هاوڵاتى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگه‌یاند:" ئەوەی لەتونس ڕویدا، کودەتایە بۆسەر دیموکراسی‌و شەرعیەت‌و ئیدانەی دەکەین". سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتو لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:"بەداخەوە وا دەبینین کودەتا بۆسەر ئەزمونی دیموکراسی‌و شەرعیەت لەتونس ئەنجامدرا". ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه: ئەوەی کە لەو وڵاتە ڕویدا ھەڵگەڕانەوەیەکی ئاشکرایەو ھەوڵێکە بۆ لەباربردنی ئەزمونێکی سەرکەوتوو لەو وڵاتەدا. ئەمینداری گشتی ئەوەشیخستەڕوو:"وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کودەتایە، دەخوازین خەباتگێڕان بەلایەنەکانیانەوە، لەسەروشیانەوە بزوتنەوەی نەھزە، ھەرەس بەکودەتاکە بھێنن بەخۆڕاگری زیاتر سەرکەوتن‌و ئاشتی بەدیبهێنن". دوێنێ دوشەممە لەپێشهاتێکی نوێ‌دا سوپای تونس ڕێگریکرد لەوەی بچنە نێو پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمانیش بڕیارەکانی سەرۆک بە"کودەتا" بەسەر پەرلەماندا دەزانێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:" ئاگاداری سەرجەم هاوبەشان دەکەینەوە پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت بن و پێویسته قەرزەکانیان بدەنەوە ". ئەمڕۆ سێ شەممە، 27 تەمموزی 2021 وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:" پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بەشێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروستنەبێت". له‌و ڕوه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاندوه، "لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تائێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە". لەدوای هاتنی داعش و قەیرانی دارایی و لێبڕینی موچە لەهەرێمی كوردستان وایكرد زۆربەی زۆری هاوڵاتیان نەتوانن پارەی هاوبەشیكردنی كارەبا ی مانگانە بدەن.
هاوڵاتى ئەمڕۆ بەهای نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74.81 دۆلار و نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 72.11 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت 31 سەنت بەرزبوەوە بەڕێژەی 0.42% و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74.81 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 20 سەنت بەرزبوەوە بەڕێژەی 0.2% و هەر بەرمیلێک بە 72.11 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەوەش لەکاتێکدایە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ بەردەوامی بوژانەوەی بازارە ئابورییەکان لەئەنجامی کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا، خواست لەسەر نەوت لەنیوەی دوەمی ئەمساڵدا بەرزببێتەوە.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، ت کۆتایى ئه‌مساڵ هیچ بنکه‌یه‌کى شه‌ڕکه‌رى ئه‌مریکا له عێراق نامێنێت ئه‌کر هاوپه‌یمانان ته‌نها راوێژکارى و راهێنان ده‌بێت. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" بنکه سه‌ربازییه‌کان به ته‌واوى له‌ژێر کۆنترۆڵى عێراقدا ده‌بن و بنکه‌کانى هاوپه‌یمانان ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌کارده‌هێندرێن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که ئه‌مریکا جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که رێز له سه‌روه‌ریى عێراق ده‌گرێت و به‌ڵێنى داوه که پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنى یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراقه‌وه.
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له ده‌باشان له‌گه‌ڵ لێپرسراوى سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌کانى یه‌کێتى کۆبووه‌وه و تێیدا ئه‌وه‌ى خسته‌روو که چاکسازیی ده‌که‌نه به‌ڵگه‌ى ده‌سته‌گوڵى یه‌کێتى بۆ هاووڵاتییان. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2021، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا بافڵ تاڵه‌بانى رۆشنایى خسته‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌کان له هه‌رێم و عیراق. هه‌ڵوێست و ستراتیژى یه‌کێتى بۆ کۆى هاوکێشه‌کان روونکرده‌وه‌و جه‌ختى له سیاسه‌تى نیشتمانى و هاوسه‌نگى یه‌کێتى کرده‌وه بۆ پرسه‌کان و پاراستنى یه‌کڕیزى نێو ماڵى کوردى به گرنگ وه‌سفکرد. له‌باره‌ى به‌رپرسیارێتى رێکخراوه‌یى و حزبى و رۆڵى کادران و ئه‌ندامانى یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانى به‌رچاوڕوونى دایه ئاماده‌بووان و ئه‌رکى ئه‌مڕۆى روونکرده‌وه‌و رایگه‌یاند: مه‌ڵبه‌نده‌کان و کادرانى رێکخستن شاده‌مارى یه‌کێتین و ماندووبوونیان جێگاى ستایش و پێزانینه، پێویسته وه‌ک هه‌میشه‌ش کادرو ئه‌ندامانى یه‌کێتى خزمه‌تکارى خه‌ڵک بن و مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌کانیش ببنه‌وه به‌ماڵى راسته‌قینه‌ى حزبایه‌تى و تێکۆشانى سیاسى و رێکخراوه‌یی، به‌بێ جیاوازى پردى په‌یوه‌ندى گه‌یاندنى ده‌نگى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک بن به یه‌کێتى و حکومه‌ت. هاوکات بافڵ تاڵه‌بانى به‌لێپرسراوى مه‌ڵبه‌نده‌کانیشى وت: چاوه‌ڕوانیمان لێتان ئه‌وه‌یه حزب و ژیانى سیاسى مه‌ده‌نى ته‌ندروست بکرێته‌وه‌و به‌ڕێگاى راسته‌قینه‌ى یه‌کێتى نوێ‌دا بڕوات. راشیسپاردن کادران و ئه‌ندامانى هۆشیارى یه‌کێتى له‌م هه‌نگاوانه‌ى چاکسازى له حزب و حکومه‌ت ئاگادار بکه‌نه‌وه و ئه‌و چاکسازییه بکه‌نه به‌ڵگه‌ى ده‌سته‌گوڵى یه‌کێتى بۆ هاووڵاتییان و ده‌ستمایه‌ى سه‌رکه‌وتنى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
هاوڵاتى وته‌بێژى کۆشکى سپى هه‌ڵوێستى ئه‌مریکاى له‌باره‌ى روداوه‌کانى شه‌وى رابردوى تونس ئاشکراکرد و رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه له‌وه‌ى که ڕویداوه". جین ساکى وته‌بێژى کۆشکى سپى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه له‌وه‌ى که له تونس رویداوه و داواى هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که ده‌کات". دوێنێ شه‌و سه‌رۆک کۆمارى تونس بریاریدا سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌سه‌ر کار لابدات و په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ى سڕ بکات ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى لێکه‌وته‌وه‌و به کوده‌تا وه‌سفى ده‌که‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان زیندانیانى سیاسى ئاگادار ده‌کاته‌وه ده‌توانن له شاره‌کانى خۆیان مینحه‌کانیان وه‌ربگرن و سه‌ردانى هه‌ولێر نه‌که‌ن. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2021، وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌و زیندانه سیاسیانه‌ى که ناوه‌کانیان به‌پێى یاساى چاکسازى پشت ڕاستکراوه‌ته‌وه‌و له‌دوومانگى ڕابردوو له‌بانکی( بێخاڵ) له شارى هه‌ولێر مینحه‌کانیان وه‌رگرتووه، بۆ وه‌رگرتنى مینحه‌ى ئه‌م مانگه وه‌کو پێشووتر سه‌ردانى بانکى شاره‌کانى خۆیان بکه‌ن له شاره‌کانى سلێمانى ودهۆک و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و زاخۆ و سۆران . هه‌روه‌ها باسله‌وه‌شکراوه که به‌پێى خشته‌ى ڕاگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى دارایى ڕۆژى چوارشه‌ممه ۲٨ /٧ /٢٠٢١ موچه‌ى که‌س وکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و زیندانییانى سیاسى دابه‌ش ده‌کرێت. به‌پێى یاساى چاکسازى پێداچونه‌وه به دۆسیه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى ده‌کرێت و هه‌ندێکیان به‌هۆى که‌موکوڕى له دۆسیه‌کانیان له مینحه‌ى مانگانه بێبه‌ش کران.
هاوڵاتى به‌رپرسى باڵاى ئه‌مریکا بۆ نه‌خۆشیه گوازراوه‌کان هۆشیاریدا له‌باره‌ى زیادبونى حاڵه‌ته‌کانى توشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆناى ده‌لتاو ده‌ڵێت:" جۆرى ده‌لتاى ڤایرۆسه‌که به‌خێرایى بڵاوده‌بێته‌وه". ئه‌نتۆنى فاوچى به که‌ناڵى سى ئێن ئێنى رایگه‌یاند: " ئێمه به ئاڕاسته‌یه‌کى هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆین، 50% ى وڵاته‌که ڤاکسینیان وه‌رنه‌گرتوه، به‌وه‌ش ئێمه خۆمان ده‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه." ناوبراو راشیگه‌یاند:"حاڵه‌ته‌کانى توشبونى نوێ به ڤایرۆسه‌که له‌و ناوچانه‌ى ئه‌مریکادا که دودڵن له وه‌رگرتنى ڤاکسین به‌خێرایى زیاد ده‌بێت". ڕۆژى شه‌ممه زیاتر له 51 هه‌زار حاڵه‌تى نوێى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له ئه‌مریکا تۆمارکرا و ڕۆژانه زیاتر له 250 حاڵه‌تى مردن له وڵاته‌که‌دا تۆمار ده‌کرێت. حکومه‌تى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که زیاتر له 162 ملیۆن که‌سى ئه‌مه‌ریکى به‌ته‌واوه‌تى ڤاکسینیان وه‌رگرتووه.
هاوڵاتى کۆگایه‌کى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى له پارێزگاى نه‌جه‌ف ته‌قیه‌وه که تایبه‌ته به که‌تیبه‌کانى ئیمام عه‌لى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2021، میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه کۆگایه‌کى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى که تایبه‌ته به که‌تیبه‌کانى ئیمام عه‌لى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى له پارێزگاى نه‌جه‌ف ته‌قیوه‌ته‌وه و تاوه‌کو ئێستاش زیانه‌کان نه‌زانراوه. میدیاکانى عێراق ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو که ژماره‌یه‌ک له تیمه‌کانى به‌رگرى شارستانى گه‌یشتونه‌ته شوێنى روداوه‌که و سه‌رقاڵى کوژراندنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ن که به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه دروستبووه، به‌ڵام هێشتا زیانه‌کانى ته‌قینه‌وه‌که رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هاوڵاتى وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هاوپەیمانان بۆ پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە، بەشێکی دیکەی هاوکارییە لۆجیستییەکانی هاوپەیمانان گەیشتە وەزارەتی پێشمەرگە". ئەمڕۆ دووشەممە، 26 تەمووزی 2021 سەنتەرى ميديای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو هاوکارییانە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان پێشکەش بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەکەن، بەشێک لەو هاوکاریانە گەیشتنە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان واژۆی پێدان و وەرگرتنی ئەو هاوکاریانە لە لایەن هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا". سەنتەرى ميديای وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، "ئەو هاوکاریانە لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی تایبەتە لەڕێگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە پێشکەش بە پێشمەرگە دەکرێت، بۆ لەناوبردن و تێکشاندنی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان". رۆژی 15-07-2021 بە سەرپەرشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەشێکی دیکە لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە کە پێکهاتوون لە کەلوپەل و کەرەستەی لۆجیستیی سەربازی. ئەم پرۆگرامی هاوکاری و پڕچەککردنەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی 2014ـەوە دەستی پێکردووە و بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان کۆمەک هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند:" پێشتر هه‌ر هاوبه‌شێك كه پێوه‌رى بۆ به‌ستراوه له40 ئه‌مپێر كاره‌باى زیاتر به‌كاربهێنایه بۆ ماوه‌ى 45 خوله‌ك كاره‌باكه‌ى ده‌كوژایه‌وه، به‌ڵام له‌سبه‌ینێوه بۆ 20 خوله‌ك كه‌مده‌كرێته‌وه. به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌با، لەڕۆژى 27 تەمموزەوە واته سبه‌ینێ سێشه‌ممه ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک لە45 خولەکەوە بۆ 20 خولەک کەمدەکرێتەوە. ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، هەر پێوەرێکی زیرەکی هاوبەشی کارەبا بۆ ماڵان 40 ئەمپێر کارەبا بۆ هاوبەشەکە دابیندەکات‌و لەئەگەری بەکارهێنانی کارەبا لەم ڕێژەیە زیاتر، کارەباکەی بۆ ماوەیەک دەکوژێتەوە، تا دوایینجار دەگەیشتە 45 خولەک. وەزارەتی کارەبا جه‌ختیكردۆته‌وه، "لەپێناو هاوکاریکردنی هاوڵاتیان‌و بەدەنگەوەهاتنی داواکارییەکانیان بڕیاریدا، ماوەی کوژاندنەوەی پێوەرەکە لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەک کەمبکرێتەوە". داواشى لەهاوبەشانی کارەبا كردوه بەپێی ئەو بڕە کارەبایەى کە بۆیان دیاریکراوە، كاره‌با بەکاربێنن‌و یارمەتیدەری بەدیهێنانی دادپەوەری لەپرۆسەی دابەشکردنی کارەبابن. بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كارەبا، نزیكەی ملیۆنێك‌و 500 هەزار هاوبەشی كارەبا لەهەرێمی كوردستاندا هەیەو زیاتر لە 770 هەزار پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشەكانی كارەبا دانراوە، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەکەوە بارزۆری لەسەر کارەبا لە 35% بۆ 45% کەمبووەتەوە.
هاوڵاتى بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پێنج رێنماییی بڵاوكردەوە و رایگەیاند :" هاوڵاتیان دەبێت پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان ". ئەمڕۆ دووشەممە، 26 تەمووزی 2021 سەباح هەورامی، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند :" بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، داوا دەکەن هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکان، هەروەها داوا دەکەن بەرکەوتن کەم بکەنەوەو لەکاتی بونی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە دەست بەجێ سەردانی هەریەک لە کلینیکی ڕاوێژکاری شە هید تاهیر علی والی بە گ و کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید د. هێمن بکەن بەهۆی بونی پسپۆڕی تایبەت لەو ناوەندانە. رێنماییەكانی تەندروستی سلێمانی 1. بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرانەی کە لە ئێستادا بە ردەستە. 2. بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماسک. 3.خۆبەدورگرتن لە توشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن. 4.گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست. 5.مانەوە لە ماڵەوە و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند:" سبه‌ینێ موچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و دارایی دابه‌شده‌كرێت له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگه. سبه‌ینێ سێشه‌ممه 27ى ته‌مموز، موچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی‌و پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.هاوكات موچه‌ى یه‌كه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت. دوێنێ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم لێبڕینى له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵگرت‌و ڕایگه‌یاند، له‌م مانگه‌وه لێبڕین نامێنێت، هاوكات شه‌وى ڕابردوش وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ى 4 بۆ 6 ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
هاوڵاتى وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند:" لەدوێنێوە 17هەزار و 141 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش 3هەزار و 559 کەس توشی کۆرۆنا بون و 13 توشبوش مردون. ئەمڕۆ دووشەممە، 26 تەمووزی 2021 سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" هەرێمی کوردستان لەئاستی بڵابونەوەی کۆرۆنا لەهێڵی سور و مەترسیدار نزیک دەبێتەوە، بەجۆرێک دوێنێ 20%ی ئەوانەی پشکنینیان ئەنجامداوە توشی کۆرۆنا بون و 3559 کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 50%یان لەپارێزگای دهۆک بون کە 1564 توشبو لەو پارێزگایەدا تۆمارکراون. ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە ئەمڕۆ بەئامانجی زیادکردنی نەخۆشخانەکانی چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا و گرتنەبەری ژمارەیەک رێکاری بەپەلە سەردانی پارێزگای دهۆکیان کردوە و پێداویستییەکانی پارێزگاکەش لەئامێر و ئۆکسجینی پێویست دابین دەکەن، هۆکاری بەرزی ژمارەی توشبوانیش لەدهۆک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دوێنێ 8474 پشکنین ئەنجامدراون. وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک بەکاربهێنن، لەقۆناغی داهاتوشدا ژمارەیەک نەخۆشخانەی دیکە بۆ پێشوازیکردن لەتوشبوانی کۆرۆنا دەکرێنەوە.