هاوڵاتى ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌پێى یاسا دیاریکراوه به‌ڵام له‌ساڵى 2016ه‌وه به‌نایاسایى راگیراوه، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ باشتربونى دۆخى دارایى پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش ده‌ستپێبکاته‌وه. عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نوسراوێکدا که‌ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى کردوه باسى له‌وه‌شکردوه، ساڵى 2018 حکومه‌تى هه‌رێم جیاوازى پۆلێن و پله به‌رزکردنه‌وه‌ى دادوه‌رانى بۆ ساڵانى 2015، 2016و 2017 گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌که مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى نه‌گرته‌وه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆى "گه‌نده‌ڵى، سه‌رپێچى دارایى به‌رفراوان له داهات و خه‌رجییه‌کان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى به‌شێک له داهات و نه‌ناردنه‌وه‌ى بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى له‌لایه‌ن هه‌ردو حزبى ده‌سه‌ڵاته‌وه" وایکردوه حکومه‌ت له‌ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌دا شکستبهێنێت. عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان هۆکاره‌کانى ئاماده‌نه‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه بۆ "هه‌ستنه‌کردنى حکومه‌ت به به‌پرسیارێتى به‌رانبه‌ر خه‌ڵک و په‌رله‌مان له جێبه‌جێکردنى یاساکان، گه‌نده‌ڵى و سه‌رپێچى دارایى به‌رفراوان له داهات و خه‌رجییه‌کان و لاوازى تواناى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له چاره‌سه‌رکردنى پرسه گه‌وره‌و گرنگه‌کان به‌هۆى ناکۆکى سیاسى حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه". ده‌قى نوسینى عومه‌ر گوڵپى: حکومه‌ت جارێکی‌تر شکستىیخوارد له گه‌ڵاڵه‌کردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌و ناردنى بۆ په‌رله‌مان بۆ ساڵى نۆیه‌م به‌نیسبه‌ت حکومه‌ته‌وه، بۆ ساڵى دووه‌م به نیسبه‌ت کابینه‌ى نۆیه‌مه‌وه، حکومه‌ت شکستىیخوارد له گه‌ڵاڵه‌کردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌و ناردنى بۆ په‌رله‌مان، شکست له‌و ئه‌رکه‌ى که ئه‌م کابینه‌یه دو ساڵه به‌ڵێن ده‌دات ئه‌نجامى بدات، خۆ ئه‌گه‌ر له سبه‌ینێشه‌وه پڕۆژه یاساکه بگاته په‌رله‌مان، ئه‌وه دو مانگى پێویسته تا له په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندبکرێت و وه‌زاره‌تى دارایش ڕێنمایى پێ ده‌ربکات و بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، واته کۆتاییه‌کانى ساڵى دارایى 2021، ئه‌و کاته‌ش یاساکه سودى ئابورى نابێت، چونکه له بنه‌مادا یاساى بودجه بۆ سه‌ره‌تاى ساڵى داراییه تا کۆتایى، هه‌ربۆیه داواى ڕونکردنه‌وه‌مان کردوه له‌سه‌ر هۆکاره‌کانى دواکه‌وتن لاى حکومه‌ت، شێوازى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ داهات و خه‌رجى، ئه‌و بنه‌ما ژمێریاریانه‌ى که حکومه‌ت پشتیان پێ ده‌به‌ستێت له کاتى نه‌بونى یاساى بودجه‌دا. له خواره‌وه به چه‌ند خاڵێک ئه‌نجامى به‌دواداچون و شیکارییه‌ک بۆ یاساى بودجه و دۆخى دارایى و ئابورى بۆ ڕایگشتى ده‌خه‌مه‌ڕو، که لاى خۆشمانه‌وه به‌رده‌وامین له کارکردن تیایدا. یه‌ک/ هۆکار چییه حکومه‌ت ناتوانێت پڕۆژه یاساى بودجه گه‌ڵاڵه بکات؟ پاش به‌دواداچون، کۆکردنه‌وه‌ى زانیاریى و لێکدانه‌وه، ئه‌م هۆکارانه‌ى خواره‌وه به هۆکارى سه‌ره‌کى نه‌بونى یاساى بودجه ده‌زانم: 1ـ گه‌نده‌ڵى و سه‌رپێچى دارایى به‌رفراوان له داهات و خه‌رجییه‌کان. 1ـ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى به‌شێک له داهات و نه‌ناردنه‌وه‌ى بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى له‌لایه‌ن هه‌ردو حزبى ده‌سه‌ڵاته‌وه. 2ـ هه‌ستنه‌کردنى حکومه‌ت به به‌پرسیارێتى به‌رانبه‌ر خه‌ڵک و په‌رله‌مان له جێبه‌جێکردنى یاساکان. 4ـ نه‌بونى یاساى بودجه بۆ ماوه‌ى هه‌شت ساڵى یه‌ک له دواى یه‌ک، واته نه‌بونى یاساى بودجه له کابینه‌کانى پێش‌و، بوه‌ته هۆى سه‌ختکردنى ئه‌رکه‌که بۆ کابینه‌و حکومه‌تى دواى خۆى. 5ـ نه‌بونى زانیاریى و داتاى داهات و خه‌رجى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان له‌لاى وه‌زاره‌تى دارایى، به‌تایبه‌ت نه‌بوونى زانیاریى و داتاى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان و دۆسیه‌ى نه‌وت له‌لاى وه‌زاره‌تى دارایى. 6ـ لاوازى تواناى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له چاره‌سه‌رکردنى پرسه گه‌وره‌و گرنگه‌کان به‌هۆى ناکۆکى سیاسى حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر "ده‌سه‌ڵات" و پاراستنى "به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌کانیان". دو/ بۆچى پڕۆژه یاساى بودجه گرنگه؟ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى زانستیانه‌و پیشه‌ییانه‌و یاساییانه، حکومه‌ت پڕۆژه‌یاساى بودجه دابڕێژێت، ئه‌وه له توانادا هه‌یه به ڕێژه‌یه‌ک داهات و خه‌رجى هه‌رێم شه‌فاف بکات و دادگه‌ریى و هاوسه‌نگى بچه‌سپێت له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ شار‌و شارۆچکه‌کان و سێکته‌ره‌کان و ته‌رخانکردنى پاره به پێى زه‌روره‌تى خزمه‌تگوزارىیه‌کان بۆ هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌ک، هه‌روه‌ک کارى چاودێرى دامه‌زراوه‌کانى چاودێرى ئاسان ده‌کات و هاوڵاتیانیش به‌رچاوڕون ده‌بن له دۆخى دارایى. سێ/ ئه‌کرێت حکومه‌ت یاساى بودجه‌ى نه‌بێت؟ به‌هیچ شێوه‌یه ناکرێت و ناگونجێت حکومه‌ت یاساى بودجه‌ى نه‌بێت، مه‌گه‌ر وڵات له دۆخى زۆر نائاساییدا بژى، وه‌ک شه‌ڕ، یان کاره‌ساتى گه‌وره‌ى سروشتى، ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ یه‌ک ساڵ، ئه‌گه‌رنا به پێى بنه‌ماکانى کارى ده‌وڵه‌تدارى و به‌ڕێوه‌بردن، نابێت حکومه‌ت یاساى بودجه‌ى نه‌بێت، کاتێکیش حکومه‌ت پابه‌ندى ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌ى به‌ڕێوه‌بردن نابێت بۆ ماوه‌ى نۆ ساڵ، ئه‌وه وه‌ک ئه‌م دۆخه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى لێ به‌سه‌ر دێت که که‌وتووه‌ته ناو زه‌لکاوێکى گه‌وره‌ى دارایى و ئابورى و ده‌رچوون لێى ئاسان نه‌بێت. چوار/ دۆخى دارایى و ئابورى هه‌رێم به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟ له دۆخێک‌دا که هه‌زاران گه‌نج چاوه‌ڕوانى دامه‌زراندن و هه‌لى کار ده‌که‌ن (که من به هێندێک پێوه‌ر ژماره‌یانم به 500 هه‌زار گه‌نج خه‌مڵاندوه) به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێکیان ڕۆژانه سه‌رى خۆیان هه‌ڵده‌گرن و وڵات به جێ‌دێڵن، له دۆخێک‌دا که (30000) فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست چاوه‌ڕێى به هه‌میشه‌ییکردنى ڕاژه‌کانیان ده‌که‌ن، له دۆخێک‌دا که حکومه‌ت یه‌ک دینار ناداته ئه‌و خێزانانه‌ى که هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کى داهاتیان نییه و ژیانیان له خوار هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌یه (که من ژماره‌یانم به 500 هه‌زار هاوڵاتى هه‌ژار خه‌مڵاندوه)، له دۆخێک‌دا که ئه‌گه‌ر پاره‌ى به‌غدا نه‌بێت حکومه‌ت ته‌نانه‌ت تواناى خه‌رجکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى نییه وه‌ک خۆى، له دۆخێک‌دا ئه‌و سامانه‌ى که به گه‌نده‌ڵى ده‌ڕوات رۆژ به ڕۆژ قه‌باره‌که‌ى گه‌وره‌تر ده‌بێت، له دۆخێک‌دا که له زۆر بواردا حکومه‌ت ناتوانێت خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان پێشکه‌ش به هاوڵاتیان بکات، نه‌بونى یاساى بودجه واته نه‌بونى هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌کى ئابورى و دارایى و هیچ به‌رچاوڕۆشنیه‌ک بۆ ئاینده‌ى ئابورى و دارایى هه‌رێم، به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر جاروبار، به‌هۆى به‌غدا، یان به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌وه، چاره‌سه‌رێکى بچوکى کاتى هه‌بێت، ئه‌وه هه‌میشه خه‌ڵک له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌رى دۆخى خراپى ئابوریدایه و ئاسۆى چاره‌سه‌رى کێشه گه‌وره‌کان نابینرێت. پێنج/ چى بکرێت باشه، چاره‌سه‌ر چییه؟ له کۆتایى ساڵى (2020)و سه‌ره‌تاى ساڵى (2021)ه‌وه‌و تا ئێستاش به به‌رده‌وامى، هه‌وڵمانداوه، حکومه‌ت له‌م دۆخه خراپه نایاساییه بهێنینه ده‌ره‌وه، به‌داخه‌وه تا ئێستا گوێیه‌ک نه‌بوه بۆ بیستن، به‌ڵام ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین. حکومه‌ت به کرداریى پاره‌ى له‌به‌رده‌سته، پاره‌که‌ش زۆره‌و له کاتى تر ئێمه ڕوونمان کردوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌ى کرداریش خه‌رجیه‌کان ده‌کات، یاساى پێویست و بنه‌ماى ژمێریارى هه‌یه تا حکومه‌ت بیکاته بنه‌ماى کارکردنى له پرسه دارایى و ئابورییه‌کاندا، کات هه‌یه‌و توانا هه‌یه، هیچ بژارده‌یه‌ک له‌به‌رده‌م حکومه‌تدا نییه بێجگه له بژارده‌ى جێبه‌جێکردنى یاساکان، بێجگه له گرتنه‌به‌رى ڕێگه‌یه‌ک که هه‌رێمه‌که‌مان له زه‌لکاوى گه‌نده‌ڵى و ناشه‌فافیه‌ت و خراپى دۆخى دارایى و ئابورى ڕزگار بکات که ئه‌ویش چاکسازى و گۆڕانکاریى ڕاسته‌قینه‌یه، یه‌کێک له‌و هه‌نگاوه گرنگانه‌ش بوونى یاساى بودجه‌یه، که ده‌کرێت ببێته هۆى شه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجى، پابه‌ندى به کاراکردنى ڕۆڵى دیوانى چاودێرى دارایى و ڕێزگرتن له کاره‌کانیان و ڕێزگرتن له کارى چاودێرى په‌رله‌مان و پشیوانیکردنى. عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان
هاوڵاتى حکومه‌تى بریتانیا ئامارى نوێى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه که له‌دوێنێ دووشه‌ممه‌وه زۆرترین ژماره‌ى مردن به‌کۆرۆنا له‌نیوه‌ى مانگى ئادارى رابردوه‌وه تائێستا تۆمارکراوه. به‌پێى ئامارى نوێى کۆرۆنا، له‌دوێنێ دووشه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ 23 هه‌زار و 511 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به کۆرۆنا تۆمارکراوه و به‌وه‌ش کۆى گشتى ژماره‌ى توشبوان له‌و وڵاته گه‌یشته پێنج ملیۆن و 745 هه‌زار و 526 حاڵه‌ت. هه‌ر به‌پێى ئاماره‌که، له‌دوێنێوه 131 توشبوى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه که زۆرترین ژماره‌ى تۆمارکراوى رۆژانه‌یه له17-ى ئادارى ئه‌مساڵه‌وه، به‌وه‌ش کۆى ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 129 هه‌زار و 303 حاڵه‌ت. زۆرترین ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدانى رۆژانه له‌مساڵدا له 17-ى ئادار تۆمارکراوه که تێیدا 141 که‌س به‌هۆى په‌تاکه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا، دوو هه‌زار و 250 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراوه و 19 توشبوى په‌تاکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه. دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئامارێکى نوێى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتوه، له‌دوێنێوه 17 هه‌زار و 641 حاڵه‌تى پشکنین ئه‌نجامدراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش ده‌رکه‌وتوه دوو هه‌زار و 250 که‌س هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌ن، به‌وه‌ش کۆى ژماره‌ى توشبوان له‌هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته 220 هه‌زار و 815 حاڵه‌ت. هاوکات ئه‌وانه‌ى به‌هۆى کۆرۆناوه له‌هه‌رێمى کوردستان یانیان له‌ده‌ستداوه به کۆى گشتى گه‌یشته چوار هه‌زارو 721 که‌س. ده‌قى راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: هاوکات وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢ هەزار و ١٨٥ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، ٧١ تووشبووش گیانی لە دەستداوە کە حاڵەتی گیان لە دەستدانی تووشبووانی کۆرۆنای شارەکانی هەرێم لە پێش شارەکانی عێراقەوەیە.
هاوڵاتى هاوشێوه‌ى دۆسیه‌ى سلێمان هه‌ڵشۆیی، نزیکه‌ى 80 که‌س ملیۆنێک دۆلار به بڕى جیاواز ده‌ده‌نه که‌سێک که بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى کردووه "بازرگانى نه‌وت و گاز"ه، له‌ئێستادا هه‌ڵهاتووه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى ته‌موزى 2021، به‌شێک له‌و هاوڵاتیانه‌ى پاره‌یان داوه به ئیبراهیم قادر ناسراو به "برایم گه‌وهه‌ر" له‌ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌رى سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایانگه‌یاند، ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ئیبراهیم قادر پێى وتون ئه‌و "خاوه‌ن کۆمپانیا و بازرگانى نه‌وت و گازه، هه‌روه‌ها چه‌ندین موڵک، شوقه و کارى دیکه‌ى بازرگانى هه‌یه و خاوه‌نى سه‌رمایه‌کى زۆره، وه‌ک بازرگان‌یش مۆڵه‌تى له‌حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه". هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند ئه‌وانه‌ى پاره‌یان داوه به "برایم گه‌وهه‌ر" ژماره‌یان زیاتر له 80 که‌س ده‌بێت و ئه‌و پاره‌یه‌یان به‌مه‌به‌ستى قازانجکردن راده‌ستى ناوبراو کردوه بڕه‌که‌ى له‌نێوان دوو هه‌زار تا چل هه‌زار دۆلار بووه و به‌شێکى دیکه‌شیان زه‌وى کشتوکاڵی، خان‌و و ئۆتۆمبێلیان پێ فرۆشتوه. ئه‌و هاوڵاتیانه ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، له‌پۆلیسى راپه‌ڕین سکاڵایان تۆمارکردوه چونکه ئه‌و بازرگانه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه پاره‌که‌یانى خواردوه و هه‌ڵاتوه، داواش له‌حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان ده‌که‌ن تا یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى چاره‌نوسیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافه‌کانیان، سامانى فه‌رمى ئه‌و بازرگانه گلبده‌نه‌وه. مانگى 12ى ساڵى رابردوش که‌سێکى دیکه به‌ناوى سلێمان ئیسماعیل سلێمان ناسراو به سلێمان هه‌ڵشۆیی، مایه‌پوچبونى خۆى راگه‌یاند، به وته‌ى به‌شێک له‌وانه‌ى قه‌رزیان لاى سلێمانه، ئه‌و بازرگانه به‌شێوازى قیست ئۆتۆمبێل، ده‌مانچه، ئاژه‌ڵ و که‌لوپه‌لى دیکه‌ى وه‌رگرتوه و پێى وتون، دواى چه‌ند مانگێک پاره‌یه‌کى زیاتریان پێ ده‌دات.
هاوڵاتى له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ژماره‌یه‌ک بڕیار ده‌رچوه و له‌باره‌ى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆشه‌وه هه‌مو ئه‌گه‌ره‌کان کراوه‌ن له‌به‌رده‌م لیژنه‌که‌دا وه‌ک پێشتر وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم باسى کرد. ده‌قى بڕیاره‌کان: یه‌که‌م: پێویسته شوێنه ئایینیى و بازاێ و مۆڵ و دوکاندار و شوێنه گه‌شتیارییه‌کان و چێشتخانه و کافترا و ھۆتێل و مۆتێله‌کان، کارمه‌ندانه‌کانیان ڤاکسین به‌کاربھێنن، یان تێستى 72 کاتژمێرى پێ بێت. لێژنه‌کان به دواداچوونى بۆده‌که‌ن و ھه‌ر شوێنێک سه‌رپێچى بکات سزا ده‌درێت و شوێنه‌که‌ى داده‌خرێت. دوه‌م: پێویسته ھه‌موو فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان، ڤاکسین وه‌ربگرن و به ماسکه‌وه ده‌وام بکه‌ن، ھه‌ر فه‌رانبه‌رێک رێکاره‌کان جێبه‌جێ نه‌کات، ئه‌وه به‌پێى یاساى به‌رزه‌فتى فه‌رمانبه‌ران مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، لیژنه‌ى ھاوبه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى و ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ى ھه‌ماھه‌نگیى و به دواداچوونیش ھه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کان له گشت داموده‌زگاکانى حکومه‌ت ده‌کات. سێیه‌م: رێگه نادرێت به ھیچ که‌شتیارێک بێته ناو ھه‌رێمى کوردستان ئه‌گه‌ر ڤاکسینى وه‌رنه‌گرتبێت یان تێستى 48 کاتژمێرى پێ نه‌بێت. چواره‌م: ھه‌ر کۆمپانیایه‌کى گه‌شتیارى ده‌رکه‌وت تێستى ساخته‌ى پێیه، ئه‌وه ئه‌و کۆمپانیایه له گه‌شتکردن بۆ ھه‌رێمى کوردستان قه‌ده‌غه ده‌کرێت پێنجه‌م: سه‌پاندنى به‌ستنى ماسک له داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و شوێنه گشتیى و گه‌شتیارییه‌کان ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ش ڤاکسینیان وه‌رگرتوه شه‌شه‌م: قه‌ده‌غه‌کردنى به ته‌واوه‌تى ھه‌مو کۆێ و کۆبونه‌وه و کۆنفرانسه‌کان و چونه سه‌رقه‌بران. حه‌وته‌م: مه‌له‌وانگه و شوێنه وه‌رزشییه‌کان کراوه‌بن به مه‌رجى جێبه‌جێکردنى رێکاره ته‌ندروستییه‌کان. هه‌شته‌م: ھۆڵى سینه‌ماکان له گشت مۆڵ و بازاڕه‌کان به داخراوى ده‌مێنێته‌وه. نۆیه‌م: داخستنى ته‌واوى ھۆڵى بۆنه و ئاھه‌نگ و مه‌راسیم و ھۆڵه‌کانى ناو ھۆتێله‌کان ده‌یه‌م: دانانى پرسه به ھه‌مو شێوه‌یێک قه‌ده‌غه‌یه و ھه‌ر که‌سێک پابه‌ند نه‌بێت به بڕێک پاره سزا ده‌درێت و لیژنه‌کانى قائیمقامیه‌تیش به دواداچوون بۆ جێبه‌جێکردنى ده‌که‌ن یازده‌یه‌م: شوێنه ئایینییه‌کان به جێبه‌جێکردنى رێکاره ته‌ندروستییه‌کان کراوه ده‌بن و ھه‌ر شوێنێک پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وه سزا ده‌درێت و داده‌خرێت. دوازده‌یه‌م: ژوه‌رى ئۆپه‌راسیۆن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ده‌بێت ئه‌م رێکارانه وه‌ک خۆیان جێبه‌جێبکه‌ن و ده‌سته‌ڵاتیشیان پێ ده‌درێت ئه‌گه‌ر پێویست بێت رێکاره‌کان توندتر بکرێت. سێزده‌یه‌م: لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆڕۆنا داوا له میدیاکان ده‌کات ھاوکار بن له ھۆشیارکردنه‌وه‌ى ھاووڵاتییان. چواره‌ده‌یه‌م: ئه‌م رێکارانه بۆ ماوه‌ى ھه‌فته‌یێک ده‌بێت و لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا له رۆژى 3-8-2021 جارێکت دیکه کۆده‌بێته‌وه و ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرسى کۆرۆنا له ھه‌رێمى کوردستان ده‌کات.
هاوڵاتى لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی ڕاگەیاند و وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:" بڕیارەکان لە بەرژەوەندی هاونیشتمانیانە". ئەمڕۆ سێ شەممە، 27 تەمموزی 2021 لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا کۆبووەو. جوتیار عادل، وتەبێزی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند:" بڕیاردا لەم قۆناغەی ئێستادا قەدەغەی گشتی و سنووردار رانەگەیەندرێت". وتەبێزی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند :"ئەو كەسانەی لە شوێنی ئایینی، مۆڵ، هۆتێل، كاردەكەن، دەبێت ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتبێت". جوتیار عادل، ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارە و لە رەنگی نارنجییەوە بۆ رەنگی سوور دەڕۆین. وتیشی، "ئەگەر دۆخەکە خراپتر ببێت و تەشەنە بکات، ئەوا هەموو بژارەکان بە قەدەغەی هاتووچۆی گشتییەوە لەبەردەستی لیژنەکەیە. هاوكات بڕیاردراوە هەموو فەرمانبەرانی حکومەت ڤاکسین وەربگرن و بە ماسکەوە دەوام بکەن، هەر فەرمانبەرێکیش جێبەجێی نەکات، رێکاری دژ دەگیرێتەبەر. رێکارەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەبن و لیژنەکە لە 3-8-2021 جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە.
هاوڵاتى بانکی ناوەندی عێراق رایگه‌یاند:" ئەمریکا دڵنیاییان بە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دا کە هەموو یەدەک و پارەکانی بانکەکە پارێزراون؛ بۆیە هیچ لایەنێک ناتوانێت بلۆکیان بکات". ئەمڕۆ سێ شەممە، 27 تەمموزی 2021 بانکی ناوەندی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "دڵنیاییان بە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دا کە هەموو یەدەک و پارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بەپێی یاساکانی ئەمریکا پارێزراون؛ بۆیە هیچ لایەنێک نەتوانێ بلۆکیان بکات، ئەوان بەڵێنیشیان دا کە لە بانکە ناوەندییەکان و وڵاتانی دیکەش بەرگری لە پارە و یەدەکی عێراق دەکەن و کەس ناتوانێ دەستیان بۆ ببات." لەراگەیاندراوەكەشدا هاتووە، عێراق لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا هەموو پارەی قەرەبوو و سووی کەڵەکەبووی سەری کە هی پێش ساڵی 2003 ـێن دەداتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی هەڵگرتنی پارێزبەندی نێودەوڵەتی لەسەر پارەکانی عێراق لە وڵاتانی جیهان؛ بۆیە دەکرێ بەشێک لە خاوەن قەرزەکان کە لایەنن یان کۆمپانیا هەوڵی دەستگرتنەسەری پارەکانی عێراق لە دەرەوە بدەن. مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئێستا لە ئەمریکایە؛ لە چوارچێوەی شاندی یاوەری سەرۆکوەزیرانی عێراق کە پێش دوو رۆژ گەیشتە ئەمریکا بۆ تەواوکردنی گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریکا.
هاوڵاتى بڵێسه جه‌بار فه‌رمان رایگه‌یاند:" ئەگەر سەدر هەڵبژاردن بباتەوە، ئه‌وا عێراق دەبێتە کۆماری ئیسلامی عێراق". ئەمڕۆ سێ شەممە، 27 تەمموزی 2021 بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌فه‌یسبوكی خۆی نوسیویه‌تی:" لەئەگەری بردنەوەی لەھەڵبژاردنەکان له‌لایه‌ن موقته‌داوه، بێگومان ئاڵوگۆڕی گەورە لەسیاسەت‌و یاساکانی عێراقدا دەکات‌و وڵات زیاتر بەرەو بونی بەجمھوریەکی ئیسلامی شیعەیی دەبات". نوسیویه‌تی:"لەدوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو، هه‌روه‌ها سەرکەوتنی شیعەکان بۆ سەر کورسی دەسەڵات، کێشەی نێوان سەرکردەکانی شیعە ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لەزیادبونەو لەجەوھەردا شەڕەکەیان لەسەر سەرمایە کۆکردنەوەو دەسەڵات‌و نفوزەو بەرگی شیعەگەرایی‌و دین و مەزھەبیان کردووە بەبەریدا". بڵێسه جه‌بار فه‌رمان جه‌ختیكردۆته‌وه، "موقتەدا سەدر ئەستەمە بتوانرێت پڕۆفایلی بۆ دروستبکرێت، ته‌نانه‌ت زۆرێکیش لەو بڕوایەدان کە کەسێکە قوڵایی سیاسی نییەو ئاستی خوێندەواری نزمەو تەنانەت لەئاین‌و مەزھەبدا زۆر قوڵنەبۆتەوەو زانیاری نییە". ئاشكراشیكردوه، "ساڵانێکە لەدوای دەسەڵاتی مالیکیەوە، سەرۆک وەزیرانەکان ناڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی سەدردا بون، بەڵام پێدەچوو کە چیتر نەیەوێت ناڕاستەوخۆ فەرمان ڕەوایی بکات‌و دەیویست بۆ کابینەی داھاتوی عێراق ڕاستەوخۆ خۆی لەسەر کورسی دەسەڵات دابنیشێت". ئەمەش لە كاتێكدایە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، هەفتەی رابردوو رایگەیاند لە هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكشێنەوە. دەقی نوسینەكەی بلێسە جەبار فەرمان:. لەئەگەری سەرکەوتنی سەدریەکان عیراق دەبێتە جمهوریەتێکی ئیسلامی لەدوای روخانی رژێمی پێش‌و ئینجا سەرکەوتنی شیعەکان بۆ سەر کورسی دەسەڵات، کێشەی نێوان سەرکردەکانی شیعە رۆژ بە رۆژ روو لە زیاد بوونە. لە جەوھەردا شەرەکەیان لەسەر سەرمایە کۆکردنەوەو دەسەڵات و نفوزەو بەرگی شیعەگەرایی و دین و مەزھەبیان کردووە بە بەریدا. نوری مالکی یەکێک لە ئەستێرە سیاسیە دیارەکانی شیعە بوو، ساڵانێکە تیشکی روو لە کز بوونە. لە سەردەمی نوری مالکی دا زۆرترین تەقینەوەو وێرانکاری ھەبوو کە بە هەزارەها ھاوڵاتی تێیدا بوون بە قوربانی، ئەمە بێجگە لە لەدەست دانی نیوەی خاکی عێراق بە رێکخراوی تێرۆریستی داعش و شکانی شکۆی حکومەت و سوپای عیراقی. گەندەڵیش لەسەردەمی ئەو زۆر زۆر بوو. یەکێکی تر لەسەرکردە شیعەکان مقتەدا سەدرە، کە ئەستەمە بتوانرێت پرۆفایلی بۆ دروست بکرێت. زۆرێک لەو بڕوایەدان کە کەسێکە، قوڵایی سیاسی نیەو ئاستی خوێندەواری نزمە و تەنانەت لە ئاین و مەزھەبدا زۆر قوڵ نەبۆتەوەو زانیاری نیە. ئەم سەرکردەیە کە بە "دروستکەری پاشاکان" ناو دەبرێت "صناع الملوك". ڕاو بوچوونی خۆی زوو زوو دەگۆڕێت. لە لایەک سەرۆک وەزیران و زۆربەی وەزیرەکانی کابینەی حکومەت دەستنیشان ئەکات و،لە حکومەت دا بەژدارەو لە لایەکی ترەوە خۆی وەکو ئۆپۆزسیون پیشان ئەدات. ھەرکات وەزیرکانی گەندەڵکار دەرچوون و دەسەڵاتی خۆیان خراپ بەکار ھێنا ئەوا خۆی لێیان بێبەری دەکات، وەک ئەوەی سەر بە رەوتەکەی ئەو نەبن. داوا دەکات دەسەڵاتی یاسایی بەرزترین دەسەڵات بێت و خۆی دەسەڵاتی یاسای تایبەت بە خۆی ھەیە. داوا دەکات چەک تەنھا بەدەست حکومەتەوە بێت و خۆی خاوەنی ھێزێکی بەھێزی چەکداریە. سەرایە سەلام و جەیشی مەهدی و هی تریشی هەیە. دوای بەژداری کردنی لە نوێژی جمعەی ملیونی لە ٢٧/١٠/٢٠٢٠ لەشاری بەغداد و ھەوڵدانی بۆ یەکخستنەوەی ماڵی شیعی کە ئاماژە بوون بۆ ئاڵوگۆرێگی ریشەیی لە بۆچونی مقتدادا و ھەوڵدانی بۆ گەیشتن بە کورسی دەسەڵات و حوکم کردنی راستەوخۆی عێراق ئەویش بە دانیشتنە لەسەر کورسی سەرۆک وەزیران. ساڵانێکە لە دوای دەسەڵاتی مالیکیەوە سەرۆک وەزیرانەکان ناراستەوخۆ لە ژێر فەرمانی سەدردا بوون، بەڵام پێدەچوو کە چیتر نەیەوێت ناراستەوخۆ فەرمان ڕەوایی بکات و دەیویست بۆ کابینەی داھاتووی عێراق راستەوخۆ خۆی لەسەر کورسی دەسەڵات دابنیشێت. گەربێت و بەراوردێکی وردی بۆچونەکان و ھەڵسوکەوتی پڕ لە ھەڵچوون و داچوونی ئەم سەرکردەیە بکەین دەبینین کە عێراق بەرەو ئایندەیەکی نادیار ھەنگاو دەنێت. بۆ گەیشتنی بە پۆستی سەرۆک وەزیران پێویستی بە زۆرترین کورسی پەرلەمانی ھەیە و بۆ ئەم مەبەستەش ژیرانە ھەنگاوی ناوە لە رێگای ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و دیاری کردنی سنوری بازنەکان لە بەرژەوەندی خۆی بۆ بەدەست ھێنانی زیاتر لە ١٠٠ کورسی پەرلەمانی ھەروەک چۆن تا چەند مانگێک پێش ئیستا بانگەشەی بۆ دەکرد. ئاماژەو ھەنگاوەکانی بریتی بوون لە: - ھەبوونی جەماوەرێکی زۆری سەر بە رەوتی سەدر کە توانی بەھۆیانەوە زۆرترین کورسی پەلەمانی بەدەست بھێنێت لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨. - کاریگەری ماکینە ئیعلامیەکەی کە دابەشکرابوون بەسەر چەندەھا بازنەدا. - چڕی نیشتەجێ بوونی جەماوەری سەدر لە پارێزگای بغداد کە ٦٩ کاندید لە خۆداگرێت لە ١٧ بازنەیە. و لە بەرانبەر جەماوەری لایەنەکانی تری شیعی دابەش و پەرتەوازە بوون بەسەر بازنەی ھەڵبژاردنەکان دا. - زاڵ بوونی سەرایا سەلامی باڵی چەکداری سەدر لە بەشێکی زۆری پارێزگای بەغداد دا بە تایبەتی لە ناوچەی رصافە کە ٩ بازنەی هەڵبژاردن لە خۆ دەگرێت. - زۆری لایەنگرانی سەدر لە نوسینگەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان. - پێشبینی کردنی کەمی بەژداری کردنی دەنگدەران بە شێوەیەکی گشتی و زیاتر‌و بە بەرنامە بەژداری کردنی لایەنگرانی سەدرلە پرۆسەی دەنگدان کە دەبێتە ھۆی زیاتر بەدەستھێنانی کورسی پەرلەمانی. - نەبوونی رکابەرێکی بەقوەت و رکابەریکردنی سەدر لەسەر بوون بە ھێزی یەکەم. بێگومان لەبەرانبەر ئەمانەش دا ھەندێک کێشە لەبەردەم تموحی نوێی مقتەدا بەدی دەکرێت. لەدوای کوژرانی قاسمی سلیمانی و ابو مھدی مھندس، مقتەدا ھەوڵی دا ببێت بە پێشرەوی مقاوەمەی عێراقی دژ بە ھێزی چەکداری ئەمریکا بۆ بەدەست ھێنانی پاڵپشتی ئێران. ھەربۆیە کەوتە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و دژایەتی کردنیان و ناوھێنانیان بە کۆمەڵێک گەنجی بێ هوشیاریی سیاسی و بێ توانای گۆرانکاری و ناشرین کردنی ناوبانگی شۆرشگێران و چاکسازان و دین و مزھەب بە ھاوکاری دەستی دەرەکی و ھەندێک کەسایەتی ناوخۆیی "ثلة صبيان لا وعي له‌م ولا ورع تحاول … تشويه سمعة الثوار والإصلاح والدين والمذهب مدعومة من قوى الشر الخارجية ومن بعض الشخصيات في الداخل" مقتدی ھەرزوو خۆی کرد بە پێشرەوی شیعەکان و لە تویتێک دا لە مانگی ١٢ ی ٢٠٢٠ بانگەشەی یەکخستنی بەیتی شیعی کرد و واژو کردنی دوو پەیمان. یەکێکیان پەیمانی شەرەفی عقائدی شیعی و ئەوەی تریان سیاسی. ئەمەش بووە ھۆی توڕە کردنی شەقامی عێراقی و خۆپیشاندەران و ناوھێنانی مقتەدا وەکو کەسێکی تایەفی و دژ بە عێراقی فیدرال و ھەر زوو دروشم و شیعاراتی بەیتی عێراقی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە گۆرەپانەکان بەرز کرانەوە. ئەمەش بووە ھۆی لەدەستدانی ئەو پێگە نەتەوەییە عیراقیەی ساڵانێکە مقتەدا کاری بۆ دەکرد و لەبەرانبەردا ناوھێنانی وەکو کەسێکی تایەفەگەر. ھیچ کام لە حزبە شیعیەکان بەدەم داواکاریەکەی مقتداوە نەچوون و ئامادەی واژوو کردنی ھیچ پەیمانێک نەبوون. لەگەڵ دەستپێکی وەرزی گەرما و نەبوونی کارەباو بڵاو بوونەوەی گەندەڵیەکی زۆر لە وەزارەتی کارەبای سەر بە رەوتی سەدر و ئاگر کەوتنەوە لە چەند نەخۆشخانەیەکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی سەر بە رەوتی سەدر بوونە ھۆی تورە بوونی شەقامی عێراقی لەو رەوتە. ئەم پێشھاتانە بونەتە ھۆی ئەوەی مقتدی بە پلان و خواستی خۆی دا بچێتەوە. لە ترسی بەدەست نەھێنانی ئەو ژمارە کورسیانەی داینابوو بەدەستی بھێنێت و دواتریش بەدەست نەھێنانی کورسی سەرۆک وەزیران و لە ترسی تۆڵە سەندنەوەی شەقام لەو جوڵانەی ئەم چەند مانگەی رابردوو، ئیعلانی بەژداری نەکردنی دا لە ھەڵبژاردنەکان. ھەرچەندە تا رۆژی ئەمرۆ بە شێوەیەکی فەرمی نوسراوی ئاراستەی کۆمیسیونی ھەڵبژاردنەکان نەکردوە کە ئەمەش لە خۆی دا جێی گومانە و بە تاکتیکێک ئەژمار دەکرێت بۆ دوبارە ئاشت بوونەوەی لەگەل رەوتی خۆپیشاندەرانی تشرین. لە ئەگەری بردنەوەی لە ھەڵبژاردنەکان بێگومان ئاڵوگوری گەورە لە سیاسەت و یاساکانی عیراق دا دەکات و وڵات زیاتر بەرەو بوونی بە جمھوریەکی اسلامی شیعەیی دەبات. سەدر ئەگەر هەڵبژاردن بباتەوە عیراق دەبێتە کۆماری ئیسلامی عیراق.
هاوڵاتى دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" وەبەرهێنەرانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکەینەوە لەکاتی گۆڕینی گرێبەست و کڕین و فرۆشتنی یەکەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە نابێت پارە لەکەس وەربگیرێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەرییان دەگیرێتەبەر". دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەدوایین بڕیاریدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکانی کردووە، ئاماژەی بەوەکردوە، وەبەرهێنەرانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگادار بکەنەوە کە ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی تەملیک نەکراون، لەکاتی گۆڕینی گرێبەست و کڕین و فرۆشتنی یەکەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە نابێت پارە لەکەس وەربگیرێت. ئاماژە بەوەشکراوە: "تەنانەت پارەی پارێزەرانیش نابێت فەرز بکرێت لەسەریان، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر وەبەرهێنەرانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەگیرێتەبەر".
هاوڵاتى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگه‌یاند:" ئەوەی لەتونس ڕویدا، کودەتایە بۆسەر دیموکراسی‌و شەرعیەت‌و ئیدانەی دەکەین". سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتو لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:"بەداخەوە وا دەبینین کودەتا بۆسەر ئەزمونی دیموکراسی‌و شەرعیەت لەتونس ئەنجامدرا". ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه: ئەوەی کە لەو وڵاتە ڕویدا ھەڵگەڕانەوەیەکی ئاشکرایەو ھەوڵێکە بۆ لەباربردنی ئەزمونێکی سەرکەوتوو لەو وڵاتەدا. ئەمینداری گشتی ئەوەشیخستەڕوو:"وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کودەتایە، دەخوازین خەباتگێڕان بەلایەنەکانیانەوە، لەسەروشیانەوە بزوتنەوەی نەھزە، ھەرەس بەکودەتاکە بھێنن بەخۆڕاگری زیاتر سەرکەوتن‌و ئاشتی بەدیبهێنن". دوێنێ دوشەممە لەپێشهاتێکی نوێ‌دا سوپای تونس ڕێگریکرد لەوەی بچنە نێو پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمانیش بڕیارەکانی سەرۆک بە"کودەتا" بەسەر پەرلەماندا دەزانێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:" ئاگاداری سەرجەم هاوبەشان دەکەینەوە پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت بن و پێویسته قەرزەکانیان بدەنەوە ". ئەمڕۆ سێ شەممە، 27 تەمموزی 2021 وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:" پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بەشێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروستنەبێت". له‌و ڕوه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاندوه، "لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تائێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە". لەدوای هاتنی داعش و قەیرانی دارایی و لێبڕینی موچە لەهەرێمی كوردستان وایكرد زۆربەی زۆری هاوڵاتیان نەتوانن پارەی هاوبەشیكردنی كارەبا ی مانگانە بدەن.
هاوڵاتى ئەمڕۆ بەهای نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74.81 دۆلار و نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 72.11 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت 31 سەنت بەرزبوەوە بەڕێژەی 0.42% و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74.81 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 20 سەنت بەرزبوەوە بەڕێژەی 0.2% و هەر بەرمیلێک بە 72.11 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەوەش لەکاتێکدایە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ بەردەوامی بوژانەوەی بازارە ئابورییەکان لەئەنجامی کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا، خواست لەسەر نەوت لەنیوەی دوەمی ئەمساڵدا بەرزببێتەوە.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، ت کۆتایى ئه‌مساڵ هیچ بنکه‌یه‌کى شه‌ڕکه‌رى ئه‌مریکا له عێراق نامێنێت ئه‌کر هاوپه‌یمانان ته‌نها راوێژکارى و راهێنان ده‌بێت. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" بنکه سه‌ربازییه‌کان به ته‌واوى له‌ژێر کۆنترۆڵى عێراقدا ده‌بن و بنکه‌کانى هاوپه‌یمانان ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌کارده‌هێندرێن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که ئه‌مریکا جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که رێز له سه‌روه‌ریى عێراق ده‌گرێت و به‌ڵێنى داوه که پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنى یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراقه‌وه.
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له ده‌باشان له‌گه‌ڵ لێپرسراوى سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌کانى یه‌کێتى کۆبووه‌وه و تێیدا ئه‌وه‌ى خسته‌روو که چاکسازیی ده‌که‌نه به‌ڵگه‌ى ده‌سته‌گوڵى یه‌کێتى بۆ هاووڵاتییان. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2021، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا بافڵ تاڵه‌بانى رۆشنایى خسته‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌کان له هه‌رێم و عیراق. هه‌ڵوێست و ستراتیژى یه‌کێتى بۆ کۆى هاوکێشه‌کان روونکرده‌وه‌و جه‌ختى له سیاسه‌تى نیشتمانى و هاوسه‌نگى یه‌کێتى کرده‌وه بۆ پرسه‌کان و پاراستنى یه‌کڕیزى نێو ماڵى کوردى به گرنگ وه‌سفکرد. له‌باره‌ى به‌رپرسیارێتى رێکخراوه‌یى و حزبى و رۆڵى کادران و ئه‌ندامانى یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانى به‌رچاوڕوونى دایه ئاماده‌بووان و ئه‌رکى ئه‌مڕۆى روونکرده‌وه‌و رایگه‌یاند: مه‌ڵبه‌نده‌کان و کادرانى رێکخستن شاده‌مارى یه‌کێتین و ماندووبوونیان جێگاى ستایش و پێزانینه، پێویسته وه‌ک هه‌میشه‌ش کادرو ئه‌ندامانى یه‌کێتى خزمه‌تکارى خه‌ڵک بن و مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌کانیش ببنه‌وه به‌ماڵى راسته‌قینه‌ى حزبایه‌تى و تێکۆشانى سیاسى و رێکخراوه‌یی، به‌بێ جیاوازى پردى په‌یوه‌ندى گه‌یاندنى ده‌نگى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک بن به یه‌کێتى و حکومه‌ت. هاوکات بافڵ تاڵه‌بانى به‌لێپرسراوى مه‌ڵبه‌نده‌کانیشى وت: چاوه‌ڕوانیمان لێتان ئه‌وه‌یه حزب و ژیانى سیاسى مه‌ده‌نى ته‌ندروست بکرێته‌وه‌و به‌ڕێگاى راسته‌قینه‌ى یه‌کێتى نوێ‌دا بڕوات. راشیسپاردن کادران و ئه‌ندامانى هۆشیارى یه‌کێتى له‌م هه‌نگاوانه‌ى چاکسازى له حزب و حکومه‌ت ئاگادار بکه‌نه‌وه و ئه‌و چاکسازییه بکه‌نه به‌ڵگه‌ى ده‌سته‌گوڵى یه‌کێتى بۆ هاووڵاتییان و ده‌ستمایه‌ى سه‌رکه‌وتنى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.