هاوڵاتى بهپێی نووسراوێك دەستەی وەبەرهێنان دەسەڵاتەکانی بۆ بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان شۆڕ كراوهتهوه. ئهمڕۆ 1ی ئابی 2021، دەستەی وەبەرهێنان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند:" پاڵپشت بە پەسندکردنی رەشنووسی دابەزاندنی دەسەڵاتە دیاریکراوەکان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان، چەند دەسەڵاتێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دادەبەزێنێت". لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێداویستیی بەدەستهێنانی و مۆڵەتی پڕۆژە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان دەکرێت. دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان پێویستە فۆرمی مۆڵەت بە پڕکراوەیی رەوانەی دەستەی وەبەرهێنەران بکرێت، ئەوەش بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە. بەشێکی دیکەی لەو دەسەڵاتانەی کە شۆڕدەکرێتەوە بریتییە لە، پێدانی مۆڵەتی کۆتایی و واژووکردنی مۆڵەتی کۆتایی پرۆژەی وەبەرهێنان دوای تەواوکردنی هەموو رێکارەکانی پێدانی مۆڵەتەکە. هەروەها وێنەیەک لە مۆڵەتەکە دەدرێتە دەستەی وەبەرهێنان ئەوەش بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی بەدواداچوون و چاودێری پرۆژەکە.
هاوڵاتى وەزارەتی بەرگریی ئێران فڕۆکەی ئێرانی گەیاندۆتە تورکیا بۆ ئەوەی لە کۆدوژاندنەوەی ئاگرەکەدا هاوکاریان بکات.تورکیاش وێنەی فڕۆکەکەی بڵاوکردەوە کە توانای هەڵگرتنی 30 تۆن ئاوی هەیە. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی ئێران، فڕۆکە ئێرانییەکە رۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی تورکیا دەستپێکردووە. محەممەد مەهدی نووری، فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکە ئێرانییەیە کە نێردراوە بۆ تورکیا. ئەو دەڵێت:" دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە تیمێکی ئاگرکوژێنەوە و فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شاری موغلای تورکیا". وەزارەتی بەرگریی تورکیاش وێنەی فڕۆکە ئێرانییەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە فڕۆکەیەکە لە جۆری ئۆیلیوشن و توانای هەڵگرتنی 30 تۆن ئاوی هەیە. بەوتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، جگە لە ئێران، وڵاتانی ئازەربایجان، رووسیا و ئۆکراینیاش فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی تورکیا ناردووە. بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا چوارکەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 270 كەس بریندارن، هەروەها سەتان هەزار دار و گیانلەبەر سووتاون.
هاوڵاتى وەزارەتی بەرگری عێراق دەرگای دامەزراندن بۆ خولی 112ی کۆلێژی سەربازی کردەوە و رایگەیاند:" سەرجەم دەرچووانی بەشی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن". وەزارەتی بەرگری عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەئەمڕۆوە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 5ی ئاب دەرگای دامەزراندن بۆ خولی 112ی کۆلێژی سەربازی کراوەتەوە و ئەوانەی ئارەزوومەندن دەتوانن داواکاری لەرێگەی ئۆنلاینەوە پێشکەش بکەن. ئەوەش هاتووە، دەبێت داواکار تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 22 ساڵ بێت و کۆنمرەی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی (70%) بەرەو سەرەوە بێت، هەروەها بەرزی باڵاشی نابێت لە 1.65 مەترێک و سەد و شەست و پێنج سانتیمەتر کەمتر بێت.
هاوڵاتى بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021، بوومهلهرزهیهك به گوڕی 5.5 بە پلەی رێختەر، دهریای ئیجهی ههژاندووه. ئەوە سێیەمجارە کە لەو ناوچانە بوومەلەرزە روودەدات. بهپێی ئهو زانیارییانهی كه له ماڵپهڕی ئافاد بڵاوكراوهتهوه، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021، بوومهلهرزهیهك به گوڕی 5.5 بە پلەی رێختەر، دهریای ئیجهی ههژاندووه. ئاماژه بهوهشكراوه بوومهلهرزهكه له قووڵایی 8.16 كیلۆمهتردا روویداوه و چهقهكهی 27.18 كیلۆمهتر له داتچاوه نزیک بووه. ماڵپهڕی ئافاد راشیگەیاند:" شەوی رابردوو هەمان شوێن لە دەریای ئیجە لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی داتچا دوو جاری دیکە بوولەمەرزەی تێدا تۆمارکراوە. یەکەمیان کاژێر 22:57 خولەک بووە بە گوڕی 4.5 پلە، دووەمیان کاژێر 02:52 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر تۆمارکراوە. تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن پارێزگاری شارەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکان بڵاونەکراوەتەوە.
هاوڵاتى سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند:" دەبێت ئەو كەسانە بدزۆرێنەوە كە بەرپرسیارن لەسووتاندنی دارستانەكان و بەتوندی سزا بدرێن". رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی وڵاتەكەی لە شارۆچكەی مارماریس رایگەیاند: "بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە، لە پاڵ فڕۆكەكان، ٨٠ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە، ٣٥ تانكەر، ٣١ ئۆتۆمبێلی كاركردن، ١٧٦ ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری، ھەزار و ٤٠٠ كارمەند كار دەكەن". تەیب ئەردۆغان، لەبارەی زیانلێكەوتووانی ئاگرەكە رایگەیاند: سەرجەم پێداویستییەكانی وەك خۆراك، شوێنی مانەوە و پاككەرەوە ئامادەن و گشت رێككارەكان گیراونەتەبەر. ئەردۆغان، راشیگەیاند:" ئەركی سەرشانیانە ئەوانە دۆزنەوە كە دارستانەكانیان سووتاندووە و بە توندی سزایان بدەن". ئەردۆغان باسی لە قەرەبووكردنەوەی زیانەكان كرد و وتی: "توركیا بە زووترین كات ئاسەواری ئاگرەكان دەسڕێتەوە. رێگە نادەین ھیچ ھاووڵاتییەك بەشخوراو بێت. توانامان ھەیە گشت زیانەكان قەرەبوو بكەینەوە بەدەر لە زیانی گیانی". سەركۆماری توركیا وتیشی: "دووبارە دارستانەكان دروست دەكەینەوە و نەمامی زیاتر بۆھەر پارچەیەك خاكی سووتاو لە دارستانەكاندا دەڕوێنینەوە".
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 75 دۆلارو 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 73 دۆلار و 75 سەنت، مامەڵەی پێوەدەكرێت. رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە. بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
هاوڵاتى مەلا بەختیار رایگەیاند:" ناكرێ لەبەرامبەر هیچ دزو جەردەو گەندەڵییەك كۆڵبدەین، بەپێچەوانەوە دەبێ ململانێكە زۆرتر بكەینو بەبڕواو مەترسییەكی زۆرترەوە، هەڵوێست وەربگرین، رەخنە بگرین و لەتێكۆشان لەپێناو گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی بەردەوامبین". ئێوارەی ئەمڕۆ 31ی تەمموزی 2021، مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنفرانسی شەشەمی دابڕان، لەگەڵ ژمارەیەك لە بازنەكانی هەولێر، مەخمور، بنەسڵاوە، سۆران، رواندوز، خەبات، شارباژێر، دەربەندیخانو كەلار كۆبووەوە بەو پێشەكییەی كە (دیموكراسی مەحاڵە بێتەدی، ئەگەر رۆشنگەری لەناو كۆمەڵ و ژیانی كۆمەڵایەتیدا، پەرەنەسەنێت)، كۆبوونەوەكەی دەستپێكرد. ئاماژەشی بۆ ئوەكرد، كە بنەمای دیموكراسی رۆشنگەرییەو ئەگەر مێژوو بخوێنینەوەو ئەزمونە دیموكراسییە سەركەوتووەكانی دونیاببینین هەروایە. سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان، رونیشیكردەوە، بەراورد بە ئۆرۆپا، وڵاتانی ئێمەو مانان بۆچی بە دواكەوتوییی ماوینەتەوە؟ بەڵام بۆچی ئەوان هەموو دەقیقەو سەعاتێك دەستكەوتێك، پێشكەوتن و گۆڕانكارییەكیان هەیە؟ بەڵام لەلای ئێمە بەپێچەوانەوە هەر قۆناغێك دێتە پێشەوە، نەك هەفتەو مانگێك، ساڵێك یان دوو ساڵێك جارێك، بیرێكی تازە دێتە پێشەوە، پەرچە كردارە كۆنەپارێزییەكەی زۆر زیاترە لەپشتیوانییەكەی! ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێشینەكەمان، پێشینەیەكی دواكەوتووە و نە قۆناغی رێنیسانس و نە چاكسازیی ئاینیمان دیوە، نە رۆشنگەری و نە شۆڕشی پیشەسازیمان دیوە! بێگومان هەتا ئێستاش لەكوردستان شۆڕشی دیموكراسی لەكوردستان بونی نەبووەو ئەوەی هەبووە، شۆڕشی رزگاری بووە. مەلا بەختیار، جەختیشیكردەوە، هەتا ئێستاش، دەتوانم بڵێم لەشۆڕشی رزگاریداین و بەشێكی بچوكی بەشەكانی كوردستانمان رزگار كردووەو سێ بەشی هێشتا داگیركراون، ئەوەی لەكوردستانی باشوریش هەیە، بەداخێكی زۆرەوە هێشتا ژێرخانێكی ئابوری بەهێزمان نییە، هەتا بوترێت هێزی بەرهەمهێنانی نوێمان هەیە، هێشتا چینی ناوەڕاست یان بۆرژوای نیشتمانی دروست نەبووە، هەتا بزانین پەیوەندییە نوێیەكانی بەرهەمهێنانیش لەوڵاتی ئێمە وەكو ئەلتەرناتیڤ چۆن دروستبووە. واتا هێشتا نەژێرخانی ئابوری، نەژێرخانی هێزی بەرهەمهێنانی نوێیە، نە پەیوەندییەكانی بەرهەمهێنانمان، پەیوەندییەكی بەرهەمهێنانی چینی نوێیە، یان پەیوەندی هێزی چینی سەرمایەداری نیشتمانییە، تا بزانرێت چەند ئەو پەیوەندیی و هێزانە لەخزمەتی هێزەكانی بەرهەمهێنانماندایە. وتیشی: ئەگەر نەتوانین ژێرخانمان، ژێرخانی سەردەمی نوێ بێتو باشتر بێ لەژێرخانی سەردەمی داگیركراوی و پەیوەندییەكی بەرهەمهێنانی نوێ بێ بۆ ئەوەی خزمەتی بەرهەمهێنانی نوێ دروستبكات، ناتوانین بڵێین بەتەواوەتی توانیومانە دیموكراسی یان پەیوەندی كۆمەڵایەتی، یان چینایەتی، یان سیستەمی كۆمەڵایەتیمان وا گۆڕاوە، كە ناوی بنێین ئەمە بەتەواوی دیموكراسییە. بەڵكو ئەمە هەوڵ و سەرەتایەكە بۆ دیموكراسی. لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، سەرپەرشتیاری پلاتفۆڕمی دابڕان، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لەم سی ساڵەدا بەداخێكی زۆرەوە، لەبەرئەوەی ژێرخانمان لاوازبووە، پەیوەندیی و هێزی بەرهەمهێنانیشمان لاوازە، هەر بۆیە دیموكراسییەكەشمان زۆر زۆر لاوازە. ئەگەرچی نمونە هەیە لەدنیادا، كە بە سی ساڵ سەركەوتنی زۆر گەورە بەدەستهاتووەو ئەمەش وادەكات بتوانین ئەزمونی كوردستان، بە ئەزمونە سەركەوتووەكانی تر بەراورد بكەین، وەكو سەنگافورە كە بە سی ساڵ، ئێستا یەكێكە لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی دونیاو سەرەڕای ئەوەی نەوتو غازیشی نییە، بەڵام پاسپۆرتەكەی، یەكەمین پاسپۆرتی دونیایە. جەختیشیكردەوە: ئەم بەراوردكارییە، ئەركێكی قورس دەخاتە سەرشانی هەموومان، چونكە ئەم بەشە ئازادكراوەی كوردستانی گەورە، سەرەڕای هەڵەو كەموكوڕییەكان ئومێدی هەموو كوردێكە، بۆیە ناكرێ لەبەرامبەر هیچ دزو جەردەو گەندەڵییەك كۆڵبدەین، بەپێچەوانەوە دەبێ ململانێكە زۆرتر بكەینو بەبڕواو مەترسییەكی زۆرترەوە، هەڵوێست وەربگرین، رەخنە بگرین و لەتێكۆشان لەپێناو گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی بەردەوامبین. لەكۆتایی وتەكانیشدا، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە قۆناغەكە دوای ئەزمونی س ساڵ لەحوكمڕانی پێویستی بەوەیە كە بەڕاستی تێبگەین، كە دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری، ئەركێكی دوانەیە لەپێناو ئەوەی بنەمایەك بۆ دیموكراسی و گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی دابنێینو ئەمەش لێپرسراوێتی تاك بەتاكی كۆمەڵی ئێمەیە، كە خەباتكاری ئەم رێگەیەبین، خەباتكاریش تا نەگاتە ئامانجەكانی كۆڵنادات.
هاوڵاتى هەپەگە ڕایگەیاند:" لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکی داگیرکەر کرایە ئامانج و هێرشی فڕۆکەکانی تورکی داگیرکەریش بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا بەردەوامە". ئەمڕۆ شهممه 31ی تهمموزی 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە:“ ٣ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٤٠٠ ئۆتۆمبێلێکی سوپای داگیرکەری تورک، لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم بەرەو بارەگای ئاموتکا دەچوو و لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج لە دەروازەی بارەگاکە لە نزیکەوە لە بارەگاکەدرا، لە چالاکییەکەدا بەپێی زانیارییەکان لانیکەم داگیرکەریک سزادراوە، لە هەمان ناوچە پێنج کامێرای چاودێریی لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبران، بەهۆی هێرشی هەلیکۆپتەرەکان و بەکارهێنانی چەکی قۆرس لە دەرەکۆی ئاگرکەوتەوە.” ئاماژەی بەوەشکراوە، کە لە هەرێمی حەفتانین و لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی جەنگی خابوردا، لە ٣٠ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٣٠ داگیرکەران لە گردی کۆخێی مەلا یەحیای دەڤەری کەشانێ، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزادرا. هەروەها ٢٨ی تەمووز کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە ئەشکەوتی بریندارانی هەرێمی زاپ، ٣١ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٠٠ و ٠٠٩:٢٠٠ لە دەڤەری کوروژەهرۆ و ساجا فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان ئەنجامدا. دەشڵێت: ٢٩ی تەمموز لەنێوان کاتژمێرەکانی ٢٣:٣٠ و ٠:٣٠ لە هێڵی قەشوری هەریمی مەتینا، جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەستیپێکرد، هەرلە ٣٠ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ١٦:٠٠ و ١٧:٠٠، دەوروبەری شاروچکەی چەمانکێی شاری دهۆک و دەوروبەری گوندی مەیروکێ و دەڤەری دەشتی کافیا، لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکران. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" ٢٩ی تەمموز کاتژمێر ١٧:٠٠ تونێلەکانی شەڕ، لە دەڤەری گرێ سوری هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکران، ٣٠ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٤٠ و ٠٢:٤٠ لەسەر ئاسمانی گردی سور، گردی سلێمان و گردی سپی جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەستیپێکرد. هەر لە ٢٩ی تەمووز کاتژمێر ٢١:٣٠ فڕۆکەکانی شەڕ ئاڤی لۆلان، گردی ئەشکەوت و گردی شەهیدانی خواکورکیان بۆردومان کرد". هەپەگە ڕاشگەیاند:" لە ٣٠ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٠٠، لە بارەگای سنورییەوە دەڤەری سیدای زاپەوە، بە ئۆپوس تۆپباران کرا. هەر هەمان ڕۆژی ٣٠ی تەمووز لەنێوان کاتژمێرەکانی ٠٩:٠٠ – ٠٩:٠٠ دەڤەری چەمچۆ و سیدا لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە وە بۆردومانکران".
هاوڵاتى لەماوەی نیو کاتژمێردا 9 بومەلەرزە لە سێگۆشەی قەسری شیرین و کەلار و خانەقین و ڕوویداوە و گوڕی زۆرینەشیان بە 3.6 پلە بەپێوەری ڕێختەر بووە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە، بومەلەرزەکان بە گوڕی 3.5 و 3.6 و 3.6 لە سێگۆشەی نێوان کەلار خانەقین قەسری شیرین روویدانداوە. کەشناسی دەشڵێت:" ئەو بوومەلەرزانە نیشانەی ئەوەیە کە ناجێگێری لە پلێتەکانی نێوان ئەم سێگۆشەیە هەیە و ئەگەر هەیە بومەلەرزەی تری بە پلەی نەزانراو بەدوادا بێت"
هاوڵاتى رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی دەلتا دا و دهڵێت:" دوو هێندەی گۆڕاوەکانی پێش خۆی خێراتر دەگوازرێتەوە". تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: "هەفتەی رابردوو بە نزیکەی چوار ملیۆن تووشبوو لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە تۆمارکران. چاوەڕاون دەکەین لە دوو هەفتەی داهاتوودا تووشبوون بە کۆرۆنا 200 ملیۆن کەس تێپەڕێنێت." بە وتەی ئەدهانۆم: "لە پێنج ناوچەی ژێر چاودێریی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوودا تووشبوون بە کۆرۆنا بەرێژەی 80٪ زیادیکردووە یان بەنزیکەیی دووهێندەی لێهاتووە. لە هەمانکاتدا لە ئەفریقا مردن بە رێژەی ٪80 زیادیکردووە. بەشی زۆری ئەو زیادبوونە بەهۆی گۆڕاوە خێرا گوازراوەکەی دەلتایە". مردن بە کۆرۆنا چوار ملیۆن و 225 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت:" 18 مانگە بە خەڵک دەڵێن خۆتان بپارێزن، چەند مانگێکیشە دەڵێن ڤاکسین وەربگرن". رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات، جگە لە ڤاکسین، خەڵکی جیهان هیچ رێگەیەکی دیکەی دەربازبوونی لەم ڤایرۆسە لەبەردەستدا نییە.
هاوڵاتى هەپەگە رایگەیاند:" لەسەر چارەنووسی ئەو گەریلایانە تاکوو ئێستا لە لایەن پەدەکەوە هیچ زانیارییەک ڕانەگەیندراوە و چاوەڕێی وڵامی فەرمیین لە لایەن پەدەکەوە". ئەمڕۆ شهممه 31ی تهمموزی 2021، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک لەسەر چارەنووسی پۆلێک لە گەریلاکانیان لە خەلیفان پەیامێکی بڵاو کردەوە. هەپەگە ڕایگەیاندووە کە پێشتر بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان ڕامانگەیاندبوو کە لە ڕۆژی ٢٦ی تەمووزەوە پێوەندیمان لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانمان لە گوندی بێخمەی سەر بە دەڤەری خەلیفان لە باشووری کوردستان بچراوە، بەو بۆنەشەوە چاوەڕۆانی ڕاگەیندراوی پەدەکەین لەوبارەیەوە. لە سەر ئەو پۆلە گەریلایە هەپەگە ئاشکرای کردووە کە ئەو پۆلە گەریلایە لە سێ گەریلا بە ناوەکانی فەرماندە سەروەر سەرحەد، فەرماندەی ئەیالەتی خواکورک ، وەرگەش چراڤ و دژوار بەرخۆدان پێکدەهاتن کە فەرماندە سەروەر یەک لە فەرماندە بە ئەزموونەکان بووە لە بەرخۆدانییەکانی باکووری کوردستاندا و بڕیار بوو بۆ بەجێهێنانی ئەرکێک لە خەلیفانەوە بڕۆنە هەرێمی بادینان کە لە ئەنجامی هێرشێکدا لە گوندی بێخمەی خەلیفان لە لایەن هێزەکانی پەدەکەوە، پێوەندیمان بەو سێ هەڤاڵەمانەوە نەماوە. لە کۆتاییشدا هەپەگە دووپاتی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەسەر چارەنووسی ئەو گەریلایانە تاکوو ئێستا لە لایەن پەدەکەوە هیچ زانیارییەک ڕانەگەیندراوە و ئەوان چاوەڕێی وڵامی فەرمیین لە لایەن پەدەکەوە.
هاوڵاتى سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند:" دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگێڕینەوە". ئەمڕۆ شهممه 31ی تهمموزی 2021، قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " کۆبوونەوەکەمان دووەمین کۆبوونەوەی ئاسایی هاوپەیمانی کوردستان بوو، باسی چۆنێتی میکانیزمی هاوپەیمانێتییەکەمان کرد، کارەکانمان بەسەر لیژنە هاوبەشەکاندا دابەشکرد و دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگێڕینەوە.'' شاندێکی پێنج کەسی یەکێتی بە سەرپەشتیی قوباد تاڵەبانی دوای تێپەربوونی دوو رۆژ لە دیاریکردنی وەک سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان سەردانی بارەگای سەرەکیی بزووتنەوەی گۆرانیان کرد. سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان باسیلەوەشکرد، "بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە و هەموو هەوڵێکمان بۆ سەرخستنی هاوپەیمانێتییەکە دەخەینەگەڕ، تا بەیەکەوە بەبەهێزی بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان لە بەغداد بکەین.'' ئاماژەی بەوەشکرد، "سوپاسی خۆم گەیاندە هەموو لایەک کە ئەم ئەرکەیان بە من سپارد.'' جەختیلەوەشکردەوە "لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی زیاترمان دەبێت و دەتوانین گفتوگۆی زیاتربکەین.'' لە رۆژی 20-06-2021 لە رێوڕەسمێکدا لە سلێمانی یەکێتی و گۆران رێککەوتنی پێکهێنانی لیستی هاوپەیمانیی کوردستانیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق واژووکرد.
هاوڵاتى شارهزایهکى کاروبارى تورکیا دهڵێت:" ئاگرهکهى تورکیا بهتهنها سهرى درهختهکان ناخوات، بهڵکو پێشبینى دهکرێت شهڕێکى خوێناوى نێوخۆیى له نێوان تورکه ڕهگهزپهرهستهکان و نهتهوهکانى دیکهى تورکیا بهتایبهت کورد و ههوادارانى ههدهپه بڵێسه بسهنێت". رێبین ئهحمهد رهشید، شارهزا لهکاروبارى تورکیا له وتارێکى پوختدا دهربارهى ئاگرهکهى دارستانهکانى تورکیا پێیوایه سلێمان سۆیلو وهزیرى ناوخۆى تورکیا دهیهوێت سووتاندنى دارستانهکان بخاته ئهستۆى ههدهپه و ڕێکخراوى میلیشیایى ساداتى سهر بهکۆشک به هاوکارى بیرۆى گهنجانى ئاکپارتى و مهههپه بیناو ناوهندهکانى ههدهپه بسوتێندرێن و ئاژاوه بهرپا بکهن و دواتر ههدهپه بدهنه مهحکهمهى دهستورى. دهقى وتارێکى پوختى رێبین ئهحمهد رهشید: ئاگرهکهى تورکیا بهتهنها سهرى درهختهکان ناخوات! دابهدواى لهکۆنترۆڵ دهرچوونی ئاگرى دارستانهکانى تورکیاو بڵاوبوونهوهى ئامارهکانى مێترۆپۆل وئاڤرسیا سهبارهت به ههڵبژاردنى پێشوهخت بهوهى ئاردۆغان ناتوانێت پارێزگارى له پۆزسیۆنى پارتهکهى بکات لهم ههڵبژاردنهدا، میدیاى سێبهر و ئاکپارتى به ناڕاستهوخۆ ههدهپه له سوتاندنى دارستانهکان تۆمهتبار دهکهن. ئهم ئێوارهیه له قۆنیا خێزانێکى شهش نهفهرى کورد که ژنى سکپڕو و مناڵیان تێدا بووه ههر شهشیان لهلایهن کهسانى نادیارهوه دهکوژرێن و پاشان خانووهکهیان گڕى تێبهردهدرێت و دهکرێته قهره بارووت، بهڵام بکهرانى ڕووداوهکه تا ئێستا دیار نین. پێشتر له ۱۲ى تهمموزدا ههر له قۆنیاهێرش دهکرێته سهر ئهم بنهماڵهیهو ۱۱ کهسیان لێ بریندار دهکرێت و پێیان دهوترێت ئێوه تورک نین و دهبێ ئهم شاره بهجێبهێڵن. پێشبینى دهکرێت شهڕێکى خوێناوى نێوخۆیى له نێوان تورکه ڕهگهزپهرهستهکان و نهتهوهکانى دیکهى تورکیا بهتایبهت کورد و ههوادارانى ههدهپه بڵێسه بسهنێت. ئهندازیارى ههڵگیرساندنى بڵێسهى ئهم ئاگره نێوخۆییه سولهیمان سۆیڵووى وهزیرى ناوخۆیه. بۆ لهبیر بردنهوهى فهشهلى حکومهت له کۆنترۆڵنهکردنى ئاگرهکهى دارستانهکانى تورکیاو پهردهپۆشکردنى دانپێدانانه مهترسیدارهکانى سهدات پهکهر دژى سۆیڵو، ئهردۆغان دهستى بۆ ئهم چهکه مهترسیدارهى شهڕى تورک و کورد بردووه و سهرهتاکهى له قۆنیاوه دهستیپێکرد. پێدهچێت ڕێکخراوى میلیشیایى ساداتى سهر بهکۆشک به هاوکارى بیرۆى گهنجانى ئاکپارتى و مهههپه بیناو ناوهندهکانى ههدهپه بسوتێندرێن و ئاژاوه بهرپا بکرێت و حکومهتیش لهبهرامبهردا بارى نائاسیى وهک ئهوهى دواى کودهتاکهى تهمووزى ڕابردوو ڕاگهیهندرا ڕابگهیهنێت و بهیهکجارى ههدهپه بداته مهحکهمهى دهستوورى و به تۆمهتى ئاژاوه و تێکدانى ئاسایشى کۆمهڵایهتى دایبخات و ئیتر کهس سوتاندنى دارستانهکانى بیر نهمێنێت.
هاوڵاتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) رایگەیاند:" ئامانجی هێرشەکان ئاشکران، دەیانەوێت بەو شێوازە کوردان بترسێنن، لە خۆرێکخستن دوریان بخەنەوە و لەناویان ببەن".کەنەکە دەڵێت; "بانگەواز لە هەمو گەلی کوردستان دەکەین لە بەرامبەر ئەو دڕندایەتییەدا بێدەنگ نەبن، ئەمڕۆ شهممه 31ی تهمموزی 2021، کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "ئێوارەی رۆژی 30ی تەموز، لە ناوچەی مەرام لە شاری کۆنیا، رەگەزپەرستانی تورک هێرشیان کردە سەر خانەوادەیەکی کورد، 7 کەسیان کۆمەڵکوژ کردو ئاگریان لە مالەکەیان بەردا، پێشتریش لە 12ی مانگی گولانی ئەمساڵدا گروپیكی 60 کەسیی رەگەزپەرست هێرشیان کردە سەر ئەم خێزانە، چەند کەسێکیان بریندار کرد و هەڕەشەی کوشتنیشیان لێکردن". کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە ئەوەی لە کۆنیا رویدا، هێرشێکی ئاسایی نییە، دڕندایەتی و کۆمەڵکوژییە، ماوەیەکە لە شارە گەورەکانی تورکیا (ئیزمیر، ئەنکەرە، کۆنیا، ئەفیون، ئاسکیشەهر، مەنیسا، ئەنتالیا و هەندێک شوێنی دیکە، هێرشی لەم چەشنە دەکرێتە سەر کوردان، هەتا ئێستا ژمارەیەک کەس کوژراون و ژمارەیەکی زیاتریش بریندارکراون، هێرشکارەکان خەڵکی ئاسایی نین و سەربەخۆ ئەو کارانە ناکەن. کەنەکە باسی لەوەشکردوە: "ئامانجی هێرشەکان ئاشکران، دەیانەوێت بەو شێوازە کوردان بترسێنن، لە خۆرێکخستن دوریان بخەنەوە و لەناویان ببەن، دەوڵەتی تورکیا لەو کارانەدا ئەزمونی زۆرە، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەو سەرەتای سەدەی بیستەمدا، هەمان رەفتاریشی بەرامبەر ئەرمەنی و یۆنانییەکان کرد، بەهەمانشێوەش هێرشی کردە سەر ئەوان و دواتریش کۆمەڵکوژی کردن، پیلانی دەوڵەتی تورکیا بۆ گەلی کوردیش هەمان پیلانە". ئەوەشی خستوەتەڕو، "گەلی کورد لەژێر هەڕەشەی لەناوبردندایە، ئێمە لە ژێر هەڕەشەی جینۆسایداین، پێویستە ئەو راستییە بزانرێت و بەپێی ئەو راستیەش کاربکەین، نابێت هیچ کەسێک لە بەرامبەر ئەو هێرشانە پاشەکشە بکات، پێویستە بە شێوازێکی رێکخستنیی پەرە بە خۆپاراستنی جەوهەریی بدرێت، بەتایبەتیش ئەو کوردانەی لە شارە گەرەکانن، پێویستە باشتر خۆیان رێکبخەن و بە رێکخراویی خۆیان بپارێزن". کەنەکە دەڵێت، "بانگەواز لە هەمو گەلی کوردستان دەکەین لە بەرامبەر ئەو دڕندایەتییەدا بێدەنگ نەبن، خۆیان رێکبخەن، لە ناو بزوتنەوەی ئازادیدا جێگا بگرن، لە دژی هێرشکاران راوەستن و خاوەندارێتی لە قوربانیەکان بکەن، دوژمن هەرچیەکی لەدەست دێت با بیکات، خەبات و داخوازیی ئێمە رەوایەو بە دڵنیایی سەردەکەوین". هەروەها داوا لە رای گشتیی جیهان، هێزە دیموکراتخواز و مرۆڤدۆستەکان دەکەن، دڕندایەتی دەوڵەتی تورکیا ببینن و پشتگیریی لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردستان بکەن، "جارێکی تر هێرشی دڕندانەی نەژادپەرستە تورکەکان ریسوا و شەرمەزار دەکەین، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین". رۆژی ههینی 30ی تهممووزی 2021، خێزانێكی كورد كه له حهوت کەس پێكهاتبوون، له شاری كۆنیای توركیا، لهلایهن هاوڵاتی توركهوه هێرشیان كرایه سهر و كۆمهڵكوژكران.