هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند:" لە 24 کاتژمێری رابردودا 16 هەزار و 961 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون، دو هەزار و 755 توشبوی نوێی کۆرۆناو، 777 توشبوش چاکبونەتەوە و 28 توشبوش مردن تۆمارکراون". ئەمڕۆ هەینی، 6ی ئابی 2021، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا 16 هەزار و 961 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون کە زۆرترینی پشکنینەکان لە پارێزگای هەولێر بووە و زۆرترین ڕێژەی توشبونیش لە پارێزگای دهۆک بووە کە هەزار و ٢٣٧ توشبوو بووە.
هاوڵاتى نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند:" حکومەتی هەرێم یاسا و ڕێسای تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی ئازادییە تاکەکەسییەکان، ئەو چوارچێوە یاساییەی لە هەرێمی کوردستان بەرکارە لەسەر بناغەیەکی پتەوی جێبەجێکردن بنیاتنراوە و بەرجەستەکردنیشی لەلایەن هاوتا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چاودێری دەکرێت". ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021، نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە وەڵامی ڕاپۆرتەکەی یۆنامی و نووسینگەی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یە کگرتوەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" حکومەتی هەرێم یاسا و ڕێسای تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی ئازادییە تاکەکەسییەکان، ئەو چوارچێوە یاساییەی لە هەرێمی کوردستان بەرکارە لەسەر بناغەیەکی پتەوی جێبەجێکردن بنیاتنراوە و بەرجەستەکردنیشی لەلایەن هاوتا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چاودێری دەکرێت". لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە : لەگەڵ بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا بە درێژایی ماوەی رابردو، سەردانیکردنی خانە چاکسازییەکان سنوردارکراوە، بەڵام مافی بینینی پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنی زەوت نەکراوە، سەرەڕای ڕێنماییەکان بۆ سنوردارکردنی سەردانیکردنەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هیچ داوایەکی یۆنامی و نوسینگەی کۆمسیاری باڵا ڕەتنەکراوەتە بۆ ئەنجامدانی سەردانی، هەروەها، حوکمەتی هەرێم ئامادەیە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا ڕەگ و ڕیشەی ئەشکەنجەدان بە یەکجاری هەڵبکێشرێت. نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان باسی لەوەشکردوە: "ئەشکەنجەدان کردەیەکی دزێو و قێزەونە و نامۆیە بەو بەها دیموکراتییانەی حوکمەتی هەرێم لە باوەشی گرتوە، هاوکات، حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە تا گرتوخانە و خانەکانی چاکسازی بە باشترین شێوە و بە گوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبچن". رونیکردوەتەوە، حکومەتی هەرێم پێشوازی لە هەر دەسپێشخەرییەک دەکات بۆ هەماهەنگی و هاوکاری، بەڵام پێویستە یۆنامی و لایەنە نێودەوڵەتییەکان زیاتر هاوکار بن و زانیاری وردتر بە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بدەن تا بەدواداچونەکان بە شێوەیەکی خێراتر بەڕێوەبچن، لەوانەش ئاماژەکردن بەو ناوچانەی کە گوایە ئەوان تێبینیان کردوە ئەشکەنجەی تێدا ئەنجامدراوە.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایگەیاند:" بەڕاستی حاڵەتەکان ئەوەنە زۆرن کە زۆربەی کات هیچ شوێنێک نیه بۆ داخل کردنی ئەو نەخۆشانەی ئۆکسجینیان دائەبەزێ و پێویستیان بە داخلبون هەیە "خۆشبەختانە لەمڕۆوە نەخۆشخانەی سەرچنار یش نەخۆشی کۆڕۆنا وەرئەگرێ". ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021، داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند:" لە ئێستا ژمارەیەکی زۆری نەخۆش لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنا چارەسەر وەرئەگرن، تەنها لە قاوشی نەخۆشخانەی جمهوری زیاتر لە ۱٥۰ نەخۆش و لە بەشی چاودێری وورد نزیکەی ۲۰ نەخۆشی لێیە، زۆربەی زۆری ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتوە". بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی راشیگەیاند:" تکایه خۆتان و ئازیزانتان بپارێزن بە بەستنی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، ئەو کەسانەی هەر نیشانەیەکی پەتا و هەڵامەت و کۆکەیان هەیە پێویستە زو پشکنین بکەن و چارەسەری پێویست وەرگرن".
هاوڵاتى وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند:" ئەم لێدوانە و لێدوانی هاوشێوە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە گەلی عێراق و پاراستنی یەکڕیزی ناکات. وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئەرکی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی لە دژی ناوبراو [رەحیم عەبودی] بگرێتەبەر". ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021، وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:" ئەو ئەندامەی رەوتی حیکمە بەناوی رەحیم عەبودی، لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵێکی عێراقی، "سوکایەتیی بە ناوی پێشمەرگە دەکات، ئەو کەسە بەو دەربڕینە شۆڤێنیانەی دەیسەلمێنێت، کە یەکێکە لەوانەی مەبەستیان نییە عێراق ئارام بێت و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بەیەکەوە بژین و هێزە ئەمنییە جۆراوجۆرەکانی عێراق پارێزگاریاین لێ بکەن". وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەشکردوە:" "بەتوندی ئیدانەی ئەو قسانەو تەواوی ئەو دید و بۆچوونانە دەکەین، کە لە چوارچێوەی شۆڤێنیەت و خۆفەرزکردندا دەیانەوێت رای گشتی بوروژێنن. هێزی پێشمەرگە بەپێی یاساو دەستوری عێراقی و لەچوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراقدا کار دەکات و بەردەوامیش دەبێت. هەموو لایەکیش لەوە تێدەگەن، کە ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبوایە، ئاسایش و ئارامی بەشێکی زۆری ناوچەکان تا ئێستاش لەمەترسی زیاتردا دەبوون". لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هێزی پێشمەرگە بەپێی یاسا و دەستووری عێراقی و لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگریی عێراقدا کار دەکات و بەردەوامیش دەبێت. لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە "ئەم لێدوانە و لێدوانی هاوشێوە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە گەلی عێراق و پاراستنی یەکڕیزی ناکات. وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئەرکی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی لە دژی ناوبراو [رەحیم عەبودی] بگرێتەبەر".
هاوڵاتى سەرۆکایەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكى ههرێمى كوردستان و ئیبراهیم رەئیسی، سهرۆكى كۆمارى ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا پهيوهندييهكانی هەولێر-تاران، دۆخى عيراق و ههرێم، پاراستنی ئارامى و سهقامگيرى ناوچەکە و بوارهكانى هاريكاريى هاوبهش تاوتوێ کراون. بهياني ئهمڕۆ ههينى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، له دووهم ڕۆژى سهردانيدا بۆ تاران، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئيبراهيم ڕهئيسى، سهرۆكى ئێران كۆبووهوه. ئەوەش هاتووە، له كۆبوونهوهكهدا كه ڕێواز فايهق سهرۆكى پهرلهمانى كوردستان و شاندى ياوهرى سهرۆكى ههرێمى كوردستان ئاماده بوون، پهيوهندييهكانى ههرێمى كوردستان و عيراق لهگهڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عيراق و ههرێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سهقامگيرى و بوارهكانى هاريكاريى هاوبهش، تاوتوێ كران. لەراگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، ههردوولا ئاماژهيان به پهيوهندييه مێژوويييهكانى ههرێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جهختيان لهسهر پتهوكردنى بوارهكانى پهيونديى ههرێمى كوردستان و عيراق لهگهڵ كۆمارى ئيسلامى كردهوه بهتايبهتى برهودان به بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سهقامگيریى سنوورهكان و ناوچهكه بهگشتى. هەروەها پێشهات و پهرهسهندنهكانى ناوچهكه و چهند تهوهرێكى ديكهى جێى بايهخى هاوبهش، بهشێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوون.
هاوڵاتى وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند:" ئەو شوێنانەی کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە بە فەرمی نەبوونەتە ھاوبەشی کارەبا، بە کلیکێک کارەباکەتان دەبڕدرێت". ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021، وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئاگاداری ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و بە فەرمی نەبوونەتە ھاوبەشی کارەبا، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، تا رۆژی 18-08-2021 دەرفەتیان هەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بە پێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەی دەبڕدرێت". وەزارەتەکە دەڵێت "ئەمە، تەنیا ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە بە نایاسایی کارەبایان راکێشاوە و پێوەری پێشووی کارەبایان نییە، بەڵام پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە".
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ و سەرلەبەیانی سبەینێ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری تاوەبارانێک هەیە. ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021، لە راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئەمڕۆ "ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و برووسکەی پچڕپچڕی کورتخایەن هەیە"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەری بارانبارینەکە زیاتر لە ناوچە شاخاوی و بەتایبەتی سنوورییەکان هەیە. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە سبەینێ لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری تاوەباران و برووسکەی پچڕپچڕی کورتخایەن هەیە و ئەگەری ئەوەش زیاتر لە ناوچە شاخاوی و بەتایبەتی سنوورییەکان دەبێت.
هاوڵاتى سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند "دەستی دۆستایەتی و برایەتی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە درێژ دەکەم، بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ. دەستیان بە گەرمی دەگوشم. دیپلۆماسی دەبێت پەیوەندیی وڵاتانی ناوچە قووڵتر بکاتەوە". سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت "هێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆکاری ئەمن و ئاسایشی ناوچەکەیە. تواناییە ناوچەییەکانی ئێران، پشتیوانی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتاندایە. قەیرانەکانی ناوچە دەبێت لەڕێگەی گفتوگۆی راستەقینەی ناوچەییەوە چارەسەر بکرێن". کاتژمێر 9:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی و لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ تاران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوونەوە. دوێنێ پێنجشەممە بەبەشداری شاندی باڵای 73 وڵاتی جیهان ئیبرائیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی خوارد و بەفەرمی دەستبەکاربوو.
هاوڵاتى شارهزایهکى کاروبارى تورکیا دهڵێت:" لەوانەیە لەدوای رووخاندنی خەلافەتی عوسمانییەوە ئەمە یەکەمینجار بێت دەوڵەتێکی بەهێزو مەغرورو بێ ئەمانی وەک تورکیا وا بەمەزڵومی لەبەرامبەر دیاردەیەکی سروشتییەوە ببیندرێت". ڕێبین ئەحمەد ، شارهزا لهکاروبارى تورکیا لە نوسینێکیدا بە ناو نیشانی ( رەجەب تەیب ئەردۆغان یان پاسەوانی دۆزەخ؟) کەلە ژمارە (١٩٢٩)ی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوکراوەتەوە نوسیویەتی :" وا لەهەفتەیەک نزیک دەبینەوە ئاگرێکی بێ ئەمان وەک ئەژدیهایەکی حەوت سەر لەحەوت لاوە پەلاماری دارستانە سەرسەوزەکانی باشوری خۆرئاوای تورکیا دەدات و بێڕەحمانە یەک دوای یەک دەیانکاتە سوتماک و هەموو گەلانی تورکیا چاویان لەهێزی دەوڵەت بڕیوە بۆ کوژاندنەوەی، دەوڵەتیش بەلارە ملی تەماشای ئەم ئاگرە دەکات و دەستەوسانە لەئاستیدا لەوانەیە لەدوای رووخاندنی خەلافەتی عوسمانییەوە ئەمە یەکەمینجار بێت دەوڵەتێکی بەهێزو مەغرورو بێ ئەمانی وەک تورکیا وا بەمەزڵومی لەبەرامبەر دیاردەیەکی سروشتییەوە ببیندرێت". بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە سەردانی ئەم لینکە بکە... هاوڵاتی - ناوەرؤکی هەواڵ (hawlati.co)
نوری تاڵەبانی: زیـندهبهچـاڵــکـردنی دوو پــڕۆژه دهســتـــووری ئامادهکــراو بۆ ههرێمی کوردستان!
هاوڵاتى شارەزایەکی بواری دەستور ڕایگەیاند:" دوو پرۆژەی دەستوریم بۆ ههرێمی کوردستان ئامادهکرد پێشکەش پەرلەمان کرا و خرایە دەنگدانەوە بەڵام بەداخەوە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدرا وەک دەسنور و بە پرۆژەیی مایەوە". د.نوری تاڵەبانی شارەزای بواری دەستور لە نوسینێکیدا بە ناو نیشانی ( زیـندهبهچـاڵــکـردنی دوو پــڕۆژه دهســتـــووری ئامادهکــراو بۆ ههرێمی کوردستان!) کەلە ژمارە (١٩٢٩)ی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوکراوەتەوە نوسیویەتی :" حوکمڕانیکردنی کوردستان لهلایهن بهرهی کوردستانیهوه بووه هۆی ئهوه پاش ههڵبژاردنی پهرلهمان و ودامهزراندنی حکومهتیش، ئهو حزبانه ڕاستهوخۆ و ناڕاستهوخۆیا به بڕیاری پهرلهمان دهستهیهکی قانوونی دروستکرا،ن بهردهوام بوون لهدهست خستنه ناو کاروباری حکومهت. لهو ههلومهرجه نائاساییهدا پڕۆژهی دهستوورێکم بۆ ههرێمی کوردستان ئامادهکرد بهئومێدی ئهوهی پهسند بکرێت لهلایهن پهرلهمانهوه و به بڕیاری پهرلهمان دهستهیهکی قانوونی بۆ دروستکرا، لهبهر ئهو بارودۆخه سیاسیهی کوردستان پێیدا تێدهپهری، پڕۆژهکه نهخرایه بهردهم پهرلهمان وتهماشانهکرا، ههرچهنده 33 پهرلهمانتار لهههردوو فراکسیۆنه سهرهکیهکهی داوایان لهسهرۆکایهتی پهرلهمان کرد پڕۆژهکه گفتوگۆی لهسهر بکرێت پهسند بکرێت". دکتۆر نوری تاڵەبانی لە نوسینەکەیدا جەختی لەوەش کردۆتەوە:" لهڕووی قانوونییهوه کارێکی سهیربوو، چونکه ههر پڕۆژهیهک بخرێته بهردهم پهرلهمان دهبێت بریاری لهسهربدرێت وهک قانوون یان بریار، بۆیه ئهو پڕۆژهیه هیچ سیفهتێکی قانوونی وهرنهگرت". بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە سەردانی ئەم لینکە بکە... هاوڵاتی - ناوەرؤکی هەواڵ (hawlati.co)
هاوڵاتى ئاسۆ حاجی لە وتارێکیدا ڕایگەیاند :" هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشوازی نێچیرڤان بارزانی، رەهەندی هەرە دیار و مەزنی ئەو رووداوە ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی بەهێز بوونەوە دادەڕوا، لە بەرامبەردا ئەوانەی لە بەرەی دژایەتی کردنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان دابوون". ئەمڕۆ پێنجشهممه 5ی ئابی 2021، نوسەر ئاسۆ حاجی، لە وتارێکیدا بەناونیشانی (رەهەندەکانی پشت هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە تاران) ڕایگەیاند :" هەڵکردنی ئاڵالە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشوازی نێچیرڤان بارزانی، رەهەندی هەرە دیار و مەزنی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی بەهێز بوونەوە دادەڕوا، لە بەرامبەردا ئەوانەی لە بەرەی دژایەتی کردنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان دابوون هێدی هێدی لەبەر یەک هەڵدەوەشێنەوە و ئاڵای دۆستایەتی لەبەرامبەر کوردستان هەڵدەکەن". زیاتر ڕونیکردۆتەوە و نوسیویەتی :" هەڵکردنی هەمان ئاڵا بەبێ ئاڵای عێڕاق، ئەوە نیشان دەدات کە ئێران چەند پێویستی بە هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها پێگە و گرنگی و هەرێمی کوردستان نیشان دەدا لە ناو هاوکێشە سیاسیە هەرێمایەتیەکان و نێو دەوڵەتیەکان. ئەوە کارەی ئێران زیاتر لە بەخۆداچوونەوەیەکی سیاسی نزیکە نەک لە موجامەلەکردنی هەرێمی کوردستان". ئەمرۆ وەفدێكی ههرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تاران بۆ بهشداری له ڕێوڕهسمی سوێندخواردنی سهرۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران. هاوكات ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لەمەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ئێران گەیشتە تاران. بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە سەردانی ئەم لینکە بکە... هاوڵاتی - ناوەرؤکی هەواڵ (hawlati.co)
هاوڵاتى ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بۆردوومانی چیای کوڕەژارۆی سەر بە شیلادزێ ی دەستپێكردەوە. بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بۆردوومانی چیای کوڕەژارۆی سەر بە شیلادزێیان کرد لە شارۆچکەی ئامێدیی دەڤەری بادینان. شەوی ڕابردووش، هێلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، بەچڕی گوندی هروری بادینانیان بۆردوومان کرد. ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ نۆ ڕۆژە ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی تورکیای گرتووتەوە و زیانی نزیکەی ملیاردێک دۆلاری لێکەوتووەتەوە، ڕۆژانە دەیان هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی دەنێرێتە باشووری کوردستان و بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی پێدەکات.
هاوڵاتى ئەمرۆ وەفدێكی ههرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی دەگاتە تاران بۆ بهشداری له ڕێوڕهسمی سوێندخواردنی سهرۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران. ئەمڕۆ پێنجشهممه 5ی ئابی 2021، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان بۆ بهشداری له ڕێوڕهسمی سوێندخواردنی سهرکۆماری تازهی ئێران بهڕێز ئیبراهیم ڕهئیسی-دا، به سهرۆکایهتی وەفدێك و به سهردانێکی فهرمی گەیشتە تاران. وەفدێكه به یاوهری سهرۆکی ههرێمی کوردستان و ههریهک له سهرۆکی دیوانی سهرۆکایهتی ههرێمی کوردستان، وهزیری ئهوقاف و کاروباری ئایینی، وهزیری ڕۆشنبیری و لاوان و وهزیری کار و کاروباری کۆمهڵایهتی پێکدێت. هاوكات ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لەمەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ئێران گەیشتە تاران. بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی ئەمڕۆ لە تاران رێوشوێنی ئەمنیی تایبەت گیراوەتەبەر. گەشتە ئاسمانییەکان بەسەر ئاسمانی پایتەختی ئێرانەوە راگیراون و هەروەها لە تاران پشووی فەرمی راگەیێنراوە. پۆلیسی ئێران رایگەیاندووە، مەبەست لە راگەیاندنی پشوو ئاسانکاریی بۆ هاتووچۆی شاندەکان و لایەنەکانی بەشدارە لە رێوڕەسمی سوێندخواردنەکە. ئیبراهیم رەئیسی، پێش هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری ئێران سەرۆکی دەزگای داد بوو و هەموو بەرپرسایەتییەکانی دیکەش لە 4 دەیەی رابردوودا هەر لە دەزگای داد دا بووە.
هاوڵاتى ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری رایگەیاند:" له ههر شوێنێك تاوانباران خۆیان حهشار بدهن و بیانهوێت له لێپرسینهوه و سزادان ههڵبێن، ئێمه راپێچی بهردهم یاسایان دهكهین". رۆژی پێنجشەممە بهڕێوهبهرایهتی گشتی دژه تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، رایگەیاند :" دهزگاكهمان هێزی بهرجهستهكردنی سهروهریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانه بۆ بهردهم یاسا، له ههر شوێنێك تاوانباران خۆیان حهشار بدهن و بیانهوێت له لێپرسینهوه و سزادان ههڵبێن، ئێمه راپێچی بهردهم یاسایان دهكهین". بهڕێوهبهرایهتی گشتی دژه تیرۆر راشیگەیاندووە "لهكاتێكدا بهڕێوهبهرایهتیی گشتی دژه تیرۆر خۆی به دوور گرتووه له ململانێ سیاسییهكان، بهڵام ههندێك كهس و تاقم بۆ مهرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژه تیرۆر بهكار دههێنن. ئێمه رێگه به چهواشهكاریی لهوجۆره نادهین، لێكۆڵینهوهمان دهستپێكردووه و ههر كهس و تاقمێك تێوهگلابن، روبهڕوی یاسایان دهكهینهوه".
نامۆ سەربەست رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبەردەم كۆمەڵێك سیاسەتمەداری ناوخۆییدا باسی رێككەوتننامەی لۆزانی كرد، وەك یەكەم سەرۆكی توركیا بەئاشكرا رەخنەی لە ئەو رێككەوتننامە نێودەوڵەتییە گرتووە كە بەپێی ئەو سنوری جیاكەرەوەی نێوان توركیاو یۆنان كێشراوەو لەوكاتەوە بەردەوامبوو لەتوانجەكانی سەبارەت بە نادادپەروەریی ئەو سنورانەی كێشراون. كانونی یەكەمی 2017 لەمیانی سەردانیدا بۆ یۆنان، كە یەكەم سەرۆكی توركیا بوو دوای (65) ساڵ سەردانی ئەو وڵاتە بكات، ئەردۆغان رایگەیاند:» ئەو رێككەوتننامەیەی ساڵی 1923 واژۆكراوەو سنوری توركیای دوای جەنگی جیهانیی یەكەم یەكلایی كردووەتەوە، دادپەروەرانە جێبەجێ نەكراوە». هەروەها یۆنانیشی تاوانباركرد بە پابەندنەبوون بەڕێككەوتننامەكەوەو گلەیی لەئەوەشكرد هەندێك خاڵی رێككەوتننامەكە پێویستی بەڕوونكردنەوە هەیە. بەر لەئەو سەردانەش، ئەردۆغان چەند جارێك رایگەیاندبوو، لۆزان سەركەوتنێكی گەورە نەبووە، چونكە توركیا ناچاربووە دەستبەرداری چەند دورگەیەك ببێت. رێككەوتننامەی لۆزانی 1923 ساڵی 1918، دوای جەنگی جیهانیی یەكەم و هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بەریتانیاو فەڕەنسا و ئیتاڵیای براوەی جەنگ لە 19ی ئابی 1920دا، رێككەوتننامەی سیڤەری ئاشتییان لەگەڵ عوسمانییەكاندا واژۆكرد. بەپێی رێككەوتننامەكە، توركیا ناچاركرا دەستبەرداری وڵاتە عەرەبییەكان ببێت و هەندێك نەتەوەی وەك ئەرمەنەكان سەربەخۆییان وەرگرت و ناوچەی تایبەتیش بۆ كورد تەرخانكراو سەروەریی یۆنانیش بەسەر چەند دورگەیەكی دەریای ئیجەدا سەپاو، سوریاو لوبنان كەوتنە ژێر ئینتدابی فەڕەنسی و عێراق و فەڵەستین و ئوردونیش كەوتنە ژێر ئینتدابی بەریتانییەوە. رژێمی نوێی توركیا بەسەرۆكایەتی مستەفا كەمال خێرا ئەو رێككەوتننامەیەی رەتكردەوە و كەوتە شەڕ لەگەڵ هێزە ئەوروپییەكاندا. ئەنجامەكەی بەڕێككەوتننامەیەكی نوێی ئاشتی كۆتاییهات كە لە 24ی تەمموزی 1923دا لەلۆزان پایتەختی سویسرا واژۆكراو مەرجی نوێی لەخۆگرت كەدیارترینیان فەوتانی ئەو مافانەی گەلی كورد بوو كە لەڕێككەوتننامەی سیڤەردا بۆی دابینكرابوو، لەگەڵیشیدا سنوری توركیای بەشێوەی ئێستا كێشا. توركیا كۆنترۆڵی هەندێك ناوچەی گرتەوە دەست، لەنێویاندا چەند دورگەیەكی دەریای ئیجەو شریتێكی درێژ لەسەر سنوری سوریاو ناوچەی دەربەندە نێودەوڵەتییەكان (دەربەندەكانی بسفۆرو دەردەنیل) لەبەرامبەردا ئەتاتورك وازی لەهەموو داواكارییەكانی وڵاتەكەی هێنا بۆ ئەو خاكانەی دەرەوەی توركیا كە پێشتر داوایدەكرد (لەنێویاندا ویلایەتی موسڵ) و بەڵێنیشیدا مافی كەمینەكان بپارێزێت. سەركەوتن یان پێشێلكاری؟ رۆژی 24ی تەمموزی رابردوو لەیادی (98) ساڵەی واژۆكردنی رێككەوتننامەی لۆزاندا، ئەردۆغان وەك سەركەوتنێك بۆ توركیا پیایدا هەڵدا، بەڵام نامەیەكی ژێر بەژێریشی نارد كە توركیا بەردەوام نابێت لە قایلبوون بە ئەوەی سەدەیەك لەمەوبەر لەسەری رێككەوتن كراوە. راگەیاندنەكانی توركیا لەزاری ئەوەوە بڵاویانكردەوە كە رایگەیاندووە:»ئەنقەرە بەردەوامدەبێت لەو مافانەی خۆی كە لەیاسای نێودەوڵەتییەوە هەڵقوڵاون، بەبێ ملكەچكردن بۆ هیچ هەڕەشەو تۆقاندن و گێچەڵییەكی هەندێك لایەن». هەروەها راشیگەیاندووە كە»سورین لەسەر چوونە ساڵی 2023ەوە كەتیایدا یادی سەد ساڵەی كۆمارەكەمان دەكەینەوە، وەك دەوڵەتێكی بەهێزو سەربەخۆ، كە خاوەنی رەفاهیەتی ئابوری و سەربازیی و سیاسی و دیبلۆماسییە». ئەردۆغان بەباڵی دەستوەردانەكانیدا لەوڵاتە عەرەبییەكان و زیادەڕۆییەكانی لەسەر ئەو ئاوانەی لەژێر سەروەریی یۆنان و قوبرسدان لەدەریای ناوەڕاستدا هەڵیداو بەسەركەوتن ئەژماریكردن و وتی:»ئەو سەركەوتنە یەكلاكەرەوانەی لەمەیدانە جیاوازەكاندا بەدەستمان هێناوە، بەدەستپێك لەسوریاو لیبیاوەو بەتێپەڕین بەڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا، تادەگاتە دژایەتیی تیرۆر، روونترین ئاماژەن بۆ ئیرادەكەمان لەپاراستنی ماف و بەرژەوندییەكانی وڵاتەكەماندا». چاڵنجی دۆخی ئێستا لەم ساڵانەی دواییدا ئەردۆغان سەرنجی چاودێرە نێودەڵەتییەكانی بۆ ئەجێندا فراوانخوازەكەی راكێشا، ئەوەی بە (عوسمانیەتی نوێ) ناودەبرێت و لەپشت رەخنە بەردەوامەكانیەوەیەتی لەڕێككەوتننامەی لۆزان. گۆڤاری وۆرد پۆلیسی ریڤیو World Policy Review لەڕاپۆرتێكدا دەربارەی ئەوە نووسیویەتی:»ئێستا توركیا هەنگاوێكی گەورە دەنێت بۆ كۆتایی هێنان بەو دۆخە ئێستاییە هەرێمییەی تاڕادەیەكی زۆر رێككەوتننامەی لۆزان دایمەزراندووە و بۆ تەقەی ئەو چاڵنجەش ئاوەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستە». هەروەها راپۆرتەكە دەڵێت گۆڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت، یەكێكە لەئەو هەنگاوە نیشانەئامێزانەی بە بۆچوونی خۆی لەپێناو گێڕانەوەی هێزی وڵاتەكەیدا دەینێت، چونكە ئەوكات لەوتارێكی تەلەفیزۆنیدا وتی:»كردنەوەی ئایا سۆفیا هێزەكەمانمان بیردەخاتەوە، ئەو هێمای بەپێوە وەستانمان و شكاندنی ئەو كۆتانەیە كراونەتە پێمان. رێپێوانەكەمان بەردەوامدەبێت و تا نەگەینە ئامانج ناوەستین». زۆرێك لەهاوسێكانی توركیاو وڵاتانی ئەوروپا، ئەو هەوڵانە وادەبینن لێكەوتەی خراپی هەبێت، كە بەدەر لەئەوەی نەتەوەپەرستیی لەناوخۆدا زیاتر دەكات، بەردەوام كێشە لەگەڵ هاوسێكاندا دروستدەكات، بەتایبەتی لەگەڵ یۆناندا لەسەر سەروەریی دورگەكانی دەریای ئیجە، تەنانەت كار گەیشتە ئەوەی ئەردۆغان بڵێت:»هەندێك هەوڵیاندا لۆزان وەك سەركەوتن ئەژماربكەین. ئەنجامی لۆزان سازشكردنمان بوو لەدورگە زۆر نزیكەكان». هەروەها وتیشی:» هێشتا تێدەكۆشین لەپێناوی ئەوەی لێوارە كیشوەرییەكە لەداهاتودا چۆن دەبێت؟ لە هەواو لەسەر زەویش چۆن دەبێت. كاردەكەین بۆ ئەوەی شتی باشتر بەدەستبهێنین، هێشتا هەوڵدەدەن لەڕێككەوتننامەی لۆزاندا زیندانمان بكەن، هەموو هەوڵێكمان دەدەین بۆ ئەوەی ساڵی 2023 بگەینە ئامانجەكانمان، ئێمە سورین لەسەر ئەوەی توركیا بەرەوپێش ببەین «. ئەو قسانە وایكرد مانولیس كیفالۆگیانیس، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، لێدوانەكانی ئەردۆغان بەئیستفزازی وەسفبكات و بڵێت ئەوە تەحەدایەكی راستەوخۆی یاسای نێودەوڵەتییەو دەبێتە مایەی تێكدانی ئارامیی هەموو ناوچەكە، راشیگەیاند:»ئەردۆغان هەوڵی زۆر و بەردەوام دەدات بۆ ركابەریكردنی رێككەوتننامەی لۆزان». رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دۆزینەوەی غاز لەڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا، پاڵنەرەكانی ئەردۆغانی بۆ داواكردنی سەروەریی بەسەر ناوچە دەریاییەكانی بەرامبەر كەنارەكانی توركیا زیاتركرد، ئەو ناوچانەی دورگە یۆنانییەكانی تێدایە كە بەپێی لۆزان سنوری دەریایی توركیا لەپێنج كیلۆمەتردا سنورداركراوەو زۆرینەی دورگەكان دراوە بەیۆنان. ئەڵتوغ جوناڵ مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەزانكۆی ئیجی توركیا لەوبارەیەوە رایگەیاند:»توركیا لەناوچەیەكی دەریایی زۆر بچوك و نادادپەروەرانەدا دەورە دراوە». هەر ئەوەش وایكردووە توركیا لەپشت دابەشبوونی قوبرسەوە بێت بەسەر ئەو سێ یەكەی باكور كەقوبروسییە توركەكان دەستیان بەسەردا گرتووەو بەشی باشوری دورگەكە كە دانپێدانانی نێودەوڵەتی هەیەو وێڕای هەوڵە نێودەوڵەتییە بەردەوامەكان توركیا ناهێڵێت یەكبگرنەوە، چونكە داگیركردنی باكوری قوبرس لەلایەن توركیاوە، دەرچەیەكی دەداتێ تا بەشێك لەغازی رۆژهەڵاتی دەریاكە ببات. لەئایاری 2019 كاتێك كەشتییە توركیەكان كەوتنە هەڵكەندنی نایاسایی بەدوای غازدا، ئەردۆغان رایگەیاند:»ئەو كارە لەپێناو مافی براكانمان دەكەین لەكۆماری قوبرسی توركیی». رۆژنامەی ئیندیپێندێتی بەریتانی لەڕاپۆرتێكدا باس لەئەوە دەكات، بەدەر لەدەستوەردانەكانی لەئاوی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا، دەستوەردانەكانی توركیا لەسوریاو لیبیادا كەدژی سەروەریی ئەو وڵاتانەیەو ئەردۆغان بەسەركەوتنی دادەنێت، رەنگدانەوەی سوربوونیەتی لەسەر گەڕانەوە بۆ پێش لۆزان. بەسەرچوونی لۆزان چەند ساڵێكە راگەیاندنەكانی توركیا دەڵێن لۆزان دوای (100) ساڵ بەسەردەچێت، واتە لە تەمموزی 2023دا، ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێت، توركیا هەموو ناوچەكانی دەوڵەتی عوسمانی وەردەگرێتەوە، بەڵام ئەوان زیاتر مەبەستیان كۆنترۆڵكردنی نەوت و غازی دەریای ناوەڕاستە هەرچەندە چاودێرو سیاسییەكان دەڵێن ئەوە تەنیا پڕوپاگەندەیەكی سیاسییە، چونكە رێككەوتننامەكە بەرواری بەسەرچوونی نییە. لەو بارەیەوە عەبولڕەحمان سەڵاحەدین باڵیۆزی پێشوی میسر لەئەنقەرە بە ئیندیپێندێنتی عەرەبی وت:» رێككەوتننامەی لۆزان بەرواری بەسەرچوونی نییە و بەبێ رەزامەندیی هەموو ئەو لایەنانەی واژۆیان كردووە، ناكرێت هەمواربكرێتەوە». عەبدوڵا سەنسەر، لێكۆلەری سیاسی تورك لەزانكۆی توروكی فینلەندا دەڵێت:»شتەكە لەو ئەفسانە چێژبەخش و بیردۆزگەلە پیلانگێڕییە تێناپەڕێت كە سیاسییە توركەكان بەسەر ئەو رێككەوتننامانەدا دایانبڕیوە كە لەكۆندا واژۆ كراون» . پێشتریش ئەندامی دیاری دامەزراوەی یۆنانی بۆ سیاسەتی ئەوروپاو دەرەوە، لەوتارێكیدا لەڕۆژنامەی ئیدیپێندێنت نووسی:» رێككەوتننامەی لۆزان هەرگیز بەندێكی نهێنیی لەخۆنەگرتووە كاتی بەسەرچوونی دیاریبكات، ئەو شتەی سیاسییەكانی پارتی دادو گەشەپێدان (ئەكەپە)ی توركی چەند ساڵێكە دەیانەوێت بازاڕگێڕیی بۆ بكەن ئەو كارەیان شێتێتیی مەزنیی (جنون العضمة) دەردەخات».