هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە. ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسمان لە نیوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ و زیادبوودنی خێرایی با هەندێک کات بۆ سەرووی ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا. ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، هەندێک کات نیمجە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک.
شاناز حەسەن نوێنەری زیندانیانی بادینان دەڵێت:" لەدوای دادگایی کردنەکەی ڕۆژی ٢٩ی مانگ کە شایەتیەکەیان هەڵوەشاندۆتەوە و وتویانە متمانەیان بە ئاسایشی پارتی و دادگا نەماوە لە تۆڵەی ئەوەدا لەو ڕۆژەوە تا ئێستا زیتدانیان خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێن". ئەیهان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان، لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت :" هۆکاری ئەو سزادان و ئەشکەنجەدانانە، دوای ئەوە بووە کە لە دادگا زیندانیان وتویانە ئێمە نەخێر متمانەمان بە ئاسایشی پارتی نیە و متمانەمان بە دادگا نیە و ئەمانە پەنجەیان بەرز کردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە بژی ئازادی و بمرێت دیکتاتۆرو قەرەباڵغی و دەنگەدەنگ دروست بووە و دوای ئەوە کە براون بۆ زیندان ئەشکەنجە دراون وەک تۆڵە سەندنەوەیەک لە دژی ئەو بەرخودان و ئازایەتیەی بەرامبەر خەڵک و پەرلەمانتار و کەسوکارەکانیان نیشانیان داوە". نوێنەری زیندانیانی بادینان، زیاتر ڕونیکردەوە و وتی :"ڕۆژی ٢٩ی مانگ دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی بوو زیندانیەکانی تر (شڤان سەعید و شێروان شێروانی و ئاریوان عیسا و گۆدار زێباری) وەک شایەت لەسەریان هێنرابوو کە شایەتیان لەسەر بدەن کە ئەمانە تێکدەر و تیرۆرستن و ویستویانە تەقینەوە بکەن و ئەوانیش ئەو شایەتیەیان ردەتکردەوە و ڕایان گەیاندووە "لەزێر فشاردا ٥٠ وەرەقەیان پێ وازۆ کردوین کە نەمانزانیوە ئەمە چییە و ڕێگگەیان نەداوە بیخوێنینەوە" ". هاوکات ئەمڕۆ تیمی پارێزهرانی چالاكوانه دهستگیركراوهكانی بادینان بانگهوازێكیان بۆ رای گشتی بڵاوكردهوه و دەڵێن " سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان ) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت"، تیمهكه داوای بهپیرهوه هاتن. بانگهوازهكهی تیمی پارێزهرانی سزادراوانی بادینان، ئهمڕۆ شهممه 7ی ئابی 2021، ئاراستهی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایتی پەڕلەمان کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، فراكسیونه جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەستەی مافی مرۆڤ و تەواوی لایەنە پەیوەنددارەکان كراوه. له بانگهوازهكه تیمهكه دهڵێت كه هەر ئێستا هەواڵیان پێگەیشتووه کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت/ لهسهر ئهو بنمهمایهش داوایهك دهكات و دهڵێت "داواتان لێ دەکەین بە پیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە و دورە لە هەموو بەها ئینسانییەکان و هیچ رەچاوی مافەکانی زیندانیانیان لەگەڵ ناکرێت". تیمی پارێزهران داواشیكردوه بە زوترین کات سزادراوهكان بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەڕکا لە دهۆک و رونیكردوهتهوه كه بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک دەبێت بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک هەر زیندانیانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. لهكۆتایی بانگهوازهكهشدا تیمی پارێزهران رایگهیاندوه "ئەوانە مرۆڤن و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش و نایاساییشە مانەوەیان لە ئاسایش و پێویستە بە زووترین کات سزادراوان رادەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی بکرێن ". ڕۆزی ٢٩ی تەمموز ڕۆژی دادگایکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی بوو کە لەناو هۆڵی دادگادا لەلایەن زیندانیان و کەسوکار و ئامادەبوانی ناو هۆڵی دادگاییەکەوە دروشمی بژی ئازادی و بمرێت دیکتاتۆر دەوترایەوە و دادگاییەکە دواخرا.
هاوڵاتى هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت:" من خۆم یەکێتیم و لە مەڵبەند دەوام دەکەم، پێویستیشم بە ئەوە نیە لایەنگیری کەسێک بکەم". هونەرمەند بەرزانی قالەی خەلوز لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند:"كۆمەڵێك پەیجی بێ ناونیشان كە خاوەن و شوێنی كاركردنیان نادیارە بە ناوی منەوە هەواڵی بێبنەما بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندیەكی بە منەوە نییە ئەم بابەتەی یەكێتی زۆر لەوە گەورەترە من قسەی تێدا بکەم". ئاماژە بەوەش دەكات قسەی لەسەر هەر بابەتێك هەبێت لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاوی دەكاتەوەو وتیشی "لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردووەوە هیچ قسەیەكی لەسەر بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی بۆ هیچ كەناڵێكی میدیایی نەكردووە". بەرزانی قالەی خەلوز ئەوەشی ڕونکردەوە:" من ئیشم شەڕە قسە نیە و ناشمەوێ وەڵامی هیچ کۆمێنت و پەیج و لایەن و کەسێک بدەمەوە". ئەم هونەرمەندە لێرەوە ڕاشیگەیاند تەنیا یەک فەیسبوکی تایبەت بە خۆی هەیە و هەر شتێک بێت لە ڕێگەی ئەو ئەکاونتەوە بڵاویدەکاتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە هەندێک پەیج و ئەکاونتی بێ ناونیشان بەناوی هونەرمەند و کەسانی ناسراوەوە لەسەر بابەتەکانی ڕۆژ بەتایبەت کێشەکانی ناو یەکێتی زانیاری بڵاودەکەنەوە.
هاوڵاتى وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی كۆرۆنای ئاشكراكردو لهكۆی 10 ههزارو 502 پشكنین ههزارو 52 توشبوی نوێ تۆماركراوهو 11 كهسیش گیانیان لهدهستداوه و بەم ڕێژەیەش مردن بە کۆرۆنا کەمیکردووە لە چاو ڕۆژانی ڕابردوودا. ئهوهش لهكاتێكدایه دوێنێ ههینی 16 ههزارو 961 پشكنین ئهنجامدرابوو بههۆیهوه دوو ههزارو 755 توشبوو تۆماركرابوو لهگهڵ 28 حاڵهتی گیان لهدهستدان.
هاوڵاتى لەچارەکی دوەمی ئەمساڵدا عێراق لە نێو بازاڕەکانی هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی دا لەریزبەندی پلەی دوەم بووە کە زیاتر لە 9 ملیۆن و 611 هەزار تۆن کاڵای بەبەهای دو ملیار و 343 ملیۆن دۆلار هاوردە کردوە. ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویشیکردەوە :"لەچارەکی دوەمی ئەمساڵدا عێراق لە نێو بازاڕەکانی هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی دا لەریزبەندی پلەی دوەم بو، کە زیاتر لە 9 ملیۆن و 611 هەزار تۆن کاڵای بەبەهای دو ملیار و 343 ملیۆن دۆلار هاوردە کردوە". ئاژانسیەکە ئاماژە بەوەشکراوە:" لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 22 ٪ ی هەناردەی کاڵای ئێران بۆ بازاڕی عێراق نێردراوە و ئەوەش بەراورد بەساڵی رابردو زیادیکردوە". ئاژانسەکە دەڵێت، چین لە ڕیزبەندی یەکەمدایە بۆ هاوردەکردنی کاڵای ئێران و هەروەها ئیمارات، تورکیا، ئەفغانستان و پاکستانیش زۆرترین بەرهەمی ئێرانی هاوردەی وڵاتەکانیان دەکەن.
هاوڵاتى ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند:"پەیامێکیان بە ئێران گەیاندووە کە هەڵدانی ئەو موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی سەر هەولێر لە توانای گروپە چەکدارییەکاندا نییە". هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "الرشید" ڕایگەیاند:" ئێمە پەیاممان بە ئێران گەیاند، جەختمان کردەوە کە تەکنەلۆژیای هەڵدان و کارپێکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە وزە و هێز و توانای ئەو گروپە چەکدارییانەدا نییە کە چەند ساڵێکە سەریان هەڵداوە، بە دڵنیاییەوە لایەنێکی دیکە هەیە کە ئەوانەیان بۆ دابیندەکات". ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی وتیشی: "فەرماندە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەدوای هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نازانن کێ کاتیۆشا بە بارەگا و بنکە سەربازییەکان و فڕۆکەخانەی هەولێر دەنێت، ئەمەش ڕێی تێناچێت". هۆشیار زێباری جەخت دەکاتەوە کە "لایەنی ئێرانیمان ئاگادارکردووەتەوە لە هەڵوێستی خۆمان بەرامبەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و تارانیش لەوە تێگەیشتووە". ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت: "ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی کە جار جارە هێرش دەکەن سەر فڕۆکەخانەی هەولێر هەڕەشە لە سەلامەتی سەرنشینەکان و خەڵک بە گشتی دەکەن، ئامانجی ڕاگەیاندراویش لە هێرشەکان بوونی ئەمریکایە، بەڵام ئەوە دەبێتە هۆی ناسەقامگیرکردن و بەئامانجگرتنی ئاسایشی هەرێم". ئەوەشیخستەڕوو، "لایەنی ئەمریکی بێدەنگ نابێت لە بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە بەغدا و هەولێر".
هاوڵاتى دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند:" گروپێک لە چەکدارانی داعش لە سنووری مەخموور بازگە دادەنێن دوو کەس برینداردەکەن و چەند کەسێکی دیکە دەڕفێنن". ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیێندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا کە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "گرووپێک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیک گوندی کەندار لەسەر رێگەی مەخموور بازگەیەک دادەنێن و دوو کەس بریندار دەکەن و ژمارەیەک کەسی دیکەش دەستگیردەکەن". چەکدارانی داعش بازگەیەکیان داناوە و رێگەیان لەو ئۆتۆمبێلانە گرتووە کە ویستویانە بچنە نێو مەخموور، لە ئەنجامدا شەڕ و رووبەڕووبوونەوە روویداوە. لەماوەی رابردودا هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق زیادیکردوە، کۆتایی مانگی رابردوش سهرچاوهیهكی ئهمنی له پارێزگای دیاله رایگهیاند، ژمارهیهك له چهكدارانی داعش له سنوری قهزای خانهقین هێرشیانكردوهته سهر هێزهكانی حهشدی شهعبی و زیانی لێکەوتوەتەوە. چەکدارانی داعش سوودیان لەو بۆشاییە ئەمنییە وەرگرتووە کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەبووە. چەند رۆژێک پێش ئێستا هەر لەو ناوچەدا چەکدارانی داعش دوو تاوەری کارەبایان تەقاندووەتەوە. 17ی مانگی کانونی یەکەمی 2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعشی لە عێراق راگەیاند، بەڵام بە گوێرەی هێزەکانی عێراق بەشێک لە ئەندامانی ئەو رێکخراوە بەشێوەی گروپی بچوک لە ناوچە بیابانەکانی ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین و چەندین شوێنی دیکەی عێراق بونیان هەیە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەئامانج دەگرن.
هاوڵاتى بوومەلەرزەیەكی بەهێز كەناراوەكانی پارێزگای مۆگلا-ی لە خۆرئاوای توركیا گرتەوەو تائێستاش زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە. ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021، ماڵپەڕی ئافاد بڵاوكراوەتەوە :"كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی چوار پلە بەپێوەری رێختەر، شارۆچكەی داچای لە پارێزگای مۆگلا ھەژاند". بەگوێرەی زانیارییەكان، چەقی بوومەلەرزەكە بە قووڵایی 13 كیلۆمەترو بەدووری 33 كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی ئەو شارە روویداوە، تائێستاش زیانەكان ئاشكرا نەكراوە. پارێزگای مۆگلا كە بەدەست سووتانی دارستانەكانی دەناڵێنێت، لەماوەی چوار رۆژدا ئەمە دووەمین بوومەلەرزەیە كە لە كەناروانەكانی روودەدات، بوومەلەرزەی یەكەم، رۆژی 2ی ئەم مانگە بە گوڕی چوار پلەی رێختەر روویداو چەقی بوومەلەرزەكەش دەریای ئیجە بوو.
هاوڵاتى فهرمانبهرانی گرێبهست له ههرێمی كوردستان رایانگەیاند:" ئهگهر وادهیهكی دیاریكراو بۆ بوون به ههمیشهیمان دیاری نهكرێت، بایكۆتی ههڵبژاردنی پێشوهختهی عیراق دهكهین". ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021، له راگهیهندراوێکدا ئاڕاستهی حكومهتی ههرێم و لایهنه سیاسییهكانیان كردووه، دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست دهڵێت: "ئێمە وەک فەرمانبەرانی گرێبەست لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ژمارەمان نزیک بە 24 ھەزار فەرمانبەرە، ماوەی ساڵانێکی زۆرە بەشێوەی گرێبەست بەبێ ھیچ ماف و ئیمتیازێک بە شاھیدی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەسته و فەرمانگانەی کاری تێدا دەکەین ئەرکێکی زۆر قورس بە مووچەیەکی زۆرکەم ئەنجام دەدەین، کە بڕەکەی لە نێوان (300- 500) ھەزار دیناری مانگانەدایە". باس لەوەش دەکات: "ئەمە لە کاتێکدا دەبوو پاش سێ ساڵ لە خزمەتکردن بەپێی رێنمای دارای ژمارە (39-43)ی ساڵی (2013) ھەموو فەرمانبەرێکی گرێبەست بکرێتە ھەمیشەیی، لەکاتێکدا ئێمە ماوەی ساڵانی خزمەتمان لە نێوان (4-16)ساڵدایە و ھێشتا لە چاوەروانی ھاتنەدی خەونی بەھەمیشەیی بوونمانداین، کە پێویستیەکی زۆری نێو فەرمانگەکانین ھەر بەپێی لێدوانی بەرێوەبەری فەرمانگەی خانەنشینی ھەرێم لە ماوەی ساڵانی 2014 تا 2020 نزیک بە 43 ھەزار فەرمانبەری ھەمیشەی خانەنیشن بوون و کۆتایی بە راژەکانیان ھاتوە و جێگەکانیان پڕ نەکراوەتەوە". دەشڵێت: "هەروەها بەپێی راپۆرتی بەرێوەبەرایەتی گشتی بوودجە بەژمارە (4310)ی ساڵی (2019) بەھەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ھیچ بارگرانیەکی دارایی دروست ناکات بەڵکو مانگانە بری زیاتر لە دوو ملیار دینار دەگەرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی". دهستهی نوێنهرانی فهرمانبهرانی گرێبهست له كۆتا بهشی راگهیهندراوهكهدا دهڵێت: "لێرەوە بەپێویستی دەزانین بە ئێوەی بەرێزان رابگەیەنین کە ئێمە ئێستا لەسەرو بەندی پرۆسەی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقین، نیازی بەشداری و دەنگدانی ئەو پرۆسەیەمان نیە و بەھەموو جۆرێک بایکۆت و دهكهین رەتی دەکەینەوە، ئەگەر لەپێش وادەی دەنگدان و ھەڵبژاردن سەقفێکی زەمەنی بۆ بەھەمیشەیی کردنی ئێمەی (فەرمانبەرانی گرێبەست) دیاری نەکەن ئەوا بەھەموو توانامانەوە بایکۆتی ئەو پرۆسەیە دەدەین کە زەرەرمەندی یەکەم تیایدا ئێوە دەبن، بە پێچەوانەوە بە ھەموو توانامان کار دەکەین بۆ سەرخستن و دەرچوونی کاندیدەکانتان لەسەرجەم بازنەکان لە ھەرێمی کوردستان".
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند:" لە 24 کاتژمێری رابردودا 16 هەزار و 961 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون، دو هەزار و 755 توشبوی نوێی کۆرۆناو، 777 توشبوش چاکبونەتەوە و 28 توشبوش مردن تۆمارکراون". ئەمڕۆ هەینی، 6ی ئابی 2021، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا 16 هەزار و 961 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون کە زۆرترینی پشکنینەکان لە پارێزگای هەولێر بووە و زۆرترین ڕێژەی توشبونیش لە پارێزگای دهۆک بووە کە هەزار و ٢٣٧ توشبوو بووە.
هاوڵاتى نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند:" حکومەتی هەرێم یاسا و ڕێسای تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی ئازادییە تاکەکەسییەکان، ئەو چوارچێوە یاساییەی لە هەرێمی کوردستان بەرکارە لەسەر بناغەیەکی پتەوی جێبەجێکردن بنیاتنراوە و بەرجەستەکردنیشی لەلایەن هاوتا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چاودێری دەکرێت". ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021، نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە وەڵامی ڕاپۆرتەکەی یۆنامی و نووسینگەی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یە کگرتوەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" حکومەتی هەرێم یاسا و ڕێسای تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی ئازادییە تاکەکەسییەکان، ئەو چوارچێوە یاساییەی لە هەرێمی کوردستان بەرکارە لەسەر بناغەیەکی پتەوی جێبەجێکردن بنیاتنراوە و بەرجەستەکردنیشی لەلایەن هاوتا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چاودێری دەکرێت". لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە : لەگەڵ بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا بە درێژایی ماوەی رابردو، سەردانیکردنی خانە چاکسازییەکان سنوردارکراوە، بەڵام مافی بینینی پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنی زەوت نەکراوە، سەرەڕای ڕێنماییەکان بۆ سنوردارکردنی سەردانیکردنەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هیچ داوایەکی یۆنامی و نوسینگەی کۆمسیاری باڵا ڕەتنەکراوەتە بۆ ئەنجامدانی سەردانی، هەروەها، حوکمەتی هەرێم ئامادەیە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا ڕەگ و ڕیشەی ئەشکەنجەدان بە یەکجاری هەڵبکێشرێت. نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان باسی لەوەشکردوە: "ئەشکەنجەدان کردەیەکی دزێو و قێزەونە و نامۆیە بەو بەها دیموکراتییانەی حوکمەتی هەرێم لە باوەشی گرتوە، هاوکات، حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە تا گرتوخانە و خانەکانی چاکسازی بە باشترین شێوە و بە گوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبچن". رونیکردوەتەوە، حکومەتی هەرێم پێشوازی لە هەر دەسپێشخەرییەک دەکات بۆ هەماهەنگی و هاوکاری، بەڵام پێویستە یۆنامی و لایەنە نێودەوڵەتییەکان زیاتر هاوکار بن و زانیاری وردتر بە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بدەن تا بەدواداچونەکان بە شێوەیەکی خێراتر بەڕێوەبچن، لەوانەش ئاماژەکردن بەو ناوچانەی کە گوایە ئەوان تێبینیان کردوە ئەشکەنجەی تێدا ئەنجامدراوە.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایگەیاند:" بەڕاستی حاڵەتەکان ئەوەنە زۆرن کە زۆربەی کات هیچ شوێنێک نیه بۆ داخل کردنی ئەو نەخۆشانەی ئۆکسجینیان دائەبەزێ و پێویستیان بە داخلبون هەیە "خۆشبەختانە لەمڕۆوە نەخۆشخانەی سەرچنار یش نەخۆشی کۆڕۆنا وەرئەگرێ". ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021، داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند:" لە ئێستا ژمارەیەکی زۆری نەخۆش لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنا چارەسەر وەرئەگرن، تەنها لە قاوشی نەخۆشخانەی جمهوری زیاتر لە ۱٥۰ نەخۆش و لە بەشی چاودێری وورد نزیکەی ۲۰ نەخۆشی لێیە، زۆربەی زۆری ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتوە". بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی راشیگەیاند:" تکایه خۆتان و ئازیزانتان بپارێزن بە بەستنی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، ئەو کەسانەی هەر نیشانەیەکی پەتا و هەڵامەت و کۆکەیان هەیە پێویستە زو پشکنین بکەن و چارەسەری پێویست وەرگرن".
هاوڵاتى وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند:" ئەم لێدوانە و لێدوانی هاوشێوە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە گەلی عێراق و پاراستنی یەکڕیزی ناکات. وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئەرکی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی لە دژی ناوبراو [رەحیم عەبودی] بگرێتەبەر". ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021، وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:" ئەو ئەندامەی رەوتی حیکمە بەناوی رەحیم عەبودی، لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵێکی عێراقی، "سوکایەتیی بە ناوی پێشمەرگە دەکات، ئەو کەسە بەو دەربڕینە شۆڤێنیانەی دەیسەلمێنێت، کە یەکێکە لەوانەی مەبەستیان نییە عێراق ئارام بێت و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بەیەکەوە بژین و هێزە ئەمنییە جۆراوجۆرەکانی عێراق پارێزگاریاین لێ بکەن". وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەشکردوە:" "بەتوندی ئیدانەی ئەو قسانەو تەواوی ئەو دید و بۆچوونانە دەکەین، کە لە چوارچێوەی شۆڤێنیەت و خۆفەرزکردندا دەیانەوێت رای گشتی بوروژێنن. هێزی پێشمەرگە بەپێی یاساو دەستوری عێراقی و لەچوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراقدا کار دەکات و بەردەوامیش دەبێت. هەموو لایەکیش لەوە تێدەگەن، کە ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبوایە، ئاسایش و ئارامی بەشێکی زۆری ناوچەکان تا ئێستاش لەمەترسی زیاتردا دەبوون". لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هێزی پێشمەرگە بەپێی یاسا و دەستووری عێراقی و لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگریی عێراقدا کار دەکات و بەردەوامیش دەبێت. لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە "ئەم لێدوانە و لێدوانی هاوشێوە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە گەلی عێراق و پاراستنی یەکڕیزی ناکات. وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئەرکی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی لە دژی ناوبراو [رەحیم عەبودی] بگرێتەبەر".
هاوڵاتى سەرۆکایەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكى ههرێمى كوردستان و ئیبراهیم رەئیسی، سهرۆكى كۆمارى ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا پهيوهندييهكانی هەولێر-تاران، دۆخى عيراق و ههرێم، پاراستنی ئارامى و سهقامگيرى ناوچەکە و بوارهكانى هاريكاريى هاوبهش تاوتوێ کراون. بهياني ئهمڕۆ ههينى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، له دووهم ڕۆژى سهردانيدا بۆ تاران، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئيبراهيم ڕهئيسى، سهرۆكى ئێران كۆبووهوه. ئەوەش هاتووە، له كۆبوونهوهكهدا كه ڕێواز فايهق سهرۆكى پهرلهمانى كوردستان و شاندى ياوهرى سهرۆكى ههرێمى كوردستان ئاماده بوون، پهيوهندييهكانى ههرێمى كوردستان و عيراق لهگهڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عيراق و ههرێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سهقامگيرى و بوارهكانى هاريكاريى هاوبهش، تاوتوێ كران. لەراگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، ههردوولا ئاماژهيان به پهيوهندييه مێژوويييهكانى ههرێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جهختيان لهسهر پتهوكردنى بوارهكانى پهيونديى ههرێمى كوردستان و عيراق لهگهڵ كۆمارى ئيسلامى كردهوه بهتايبهتى برهودان به بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سهقامگيریى سنوورهكان و ناوچهكه بهگشتى. هەروەها پێشهات و پهرهسهندنهكانى ناوچهكه و چهند تهوهرێكى ديكهى جێى بايهخى هاوبهش، بهشێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوون.