هاوڵاتى ئه‌مریكا بڕه پاره‌یه‌ك بۆ مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى ته‌رخانده‌كات‌و كونسوڵخانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاند:" بەردەوامدەبین لەفراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی‌و ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوڕێ کوردەکانمان بۆ پارێزگاریکردن لەشوێنەوارە بەنرخەکانی ھەرێمی کوردستان". به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له‌فه‌یسبوكى خۆى ئاشكرایكردوه، حكومه‌تى ئەمریکا بڕی 50 ھەزار دۆلاری تەرخانکردوه بۆ مۆزەخانەی سلێمانی. ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، ته‌رخانكردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ دانانی پێشانگایەکی نوێیه بۆ نماییشکردنی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی مۆزەخانە کە مێژویان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی پێش مێژوو. ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لەفراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی‌و ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوڕێ کوردەکانى بۆ پارێزگاریکردن لەشوێنەوارە بەنرخەکانی ھەرێمی کوردستان.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند:" به‌هۆی زیادبوونی ئاماره‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاره نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بەچارەسەری توشبوانی کۆرۆنا دەکرێتەوە". سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: " دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئامادەکاری دەکرێت بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا) كه تایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا". سه‌باح هه‌ورامی وتیشی كه ئەمە دوای ئەوەدێت ڕێژەیەکی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی کردووە، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان کرد پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن .
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ به‌شداریکردن له خولى چواره‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان وڵاته‌که‌ى و ئه‌مریکا له واشنتۆنه رایگه‌یاند:" ئه‌م خوله‌ى گفتوگۆکان، دوایین خول ده‌بێت و رێککه‌وتن له‌باره‌ى خشته‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق له‌خۆده‌گرێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2021، له لێدوانێکدا بۆ میدیاى ره‌سمى عێراق رایگه‌یاند" خولى چواره‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا، دوایین خولى گفتوگۆکان ده‌بێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌م خوله‌ى گفتوگۆکاندا رێککه‌وتن له‌باره‌ى خشته‌یه‌ک بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق ده‌کرێت. فواد حسێن جه‌ختیشى کرده‌وه که "هیچ بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌عێراق بونى نییه"و "ئه‌مریکییه‌کان له‌نێو بنکه سه‌ربازییه عێراقییه‌کاندا بونیان هه‌یه نه‌ک بنکه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریکی." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که له دیدارى نێوان مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکادا، تاوتوێى کۆى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و ئه‌مریکا ده‌کرێت.
هاوڵاتى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا پڕۆژه‌یاسایه‌کى نوێ تێپه‌ڕاند که گه‌یشتنى کۆچبه‌ران به‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌کى قاچاخ به تاوان ده‌زانرێت، پارتى کرێکارانیش دژى یاساکه‌یه. بریتى باتیل، وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند:" یاسایى ڕه‌گه‌زنامه و سنوره‌کان چاره‌سه‌رى سیستمى په‌نابه‌رى شکاو ده‌کات کاره‌کانى قاچاخچێتیش کۆتایى پێده‌هێنێت که به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى خه‌ڵکى ده‌په‌ڕێننه‌وه بۆ به‌ریتانیا". به‌پێى یاساکه که شه‌وى سێشه‌ممه به زۆرینه‌ى 366 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا، ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته هێزه‌کانى پاسه‌وانانى سنور بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌له‌مى کۆچبه‌ران که هه‌وڵى په‌ڕینه‌وه‌ى نۆکه‌ندى ئینگلیزى ده‌ده‌ن له فه‌ڕه‌نسا به به‌کارهێنانى هێز ئه‌گه‌ر پێویست بکات. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى که به‌شێوه‌یه‌کى ناشه‌رعى ده‌چنه ئه‌و وڵاته‌وه له شه‌ش مانگ بۆ چوار ساڵ سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت و سزاى زیندانیکردنى هه‌تاهه‌تایش بۆ ئه‌و قاچاخچیانه‌ى که سه‌رپێچى یاساکه ده‌که‌ن. هاوکات حکومه‌تى به‌ریتانیا به‌و یاسایه ده‌یه‌وێت چاکسازییه‌کى گشتگیر له بنه‌ماکانى مافى په‌نابه‌رێتیدا بچه‌سپێنیت له‌دواى ده‌رچوونى له یه‌کێتى ئه‌وروپاوه و بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له هه‌وڵه‌کانى په‌ڕینه‌وه‌ى کۆچبه‌ران له‌ڕێگه‌ى نۆکه‌نده‌کانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته چر بکاته‌وه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند:" له‌م کاته‌دا کۆرۆناى جۆرى ده‌لتا له سلێمانى له‌ته‌شه‌نه‌کردنێکى خێرادایه". سه‌باح هه‌ورامى، به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تى:" له‌م کاته‌دا کۆرۆناى جۆرى ده‌لتا له سلێمانى له‌ته‌شه‌نه‌کردنێکى خێرادایه". ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه که له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا هه‌زارو 78 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون و 11 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردوودا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هۆشدارى توندى له‌باره‌ى زیادبوونى کۆرۆناى ده‌لتا راگه‌یاند که تووشبوون به په‌تاى کۆرۆنا گه‌یشته رۆژانه گه‌یشته هه‌زارو 456 تووشبوو، به‌ڵام تووشبوون له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو که‌مبووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى یۆنان په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌دات و تێیدا به‌هۆى دواخستنى سه‌ردانه‌که‌یه‌وه بۆ هه‌رێم داواى لێبوردن ده‌کات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2021، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یێندراوێکى له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سه‌رۆکى حکومه‌تى یۆنان بڵاوکرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/7/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و به‌ڕێز کیریاکۆس میتسۆتاکیس سه‌رۆک وه‌زیرانى یۆنان په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و تیایدا په‌یوه‌ندییه‌کانى عیراق و هه‌رێمى کوردستانیان له‌گه‌ڵ یۆنانیان تاوتوێ کرد و هه‌ردوولا خواستیان بۆ بره‌ودان به بواره‌کانى په‌یوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاریکاریى دوولایه‌نه‌یان دووپات کرده‌وه. به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانى یۆنان داواى لێبوردنى کرد که سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ى بۆ عیراق و هه‌رێمى کوردستان دوا خرا و ویستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌که له کاتێکى گونجاوى داهاتوودا نیشان دا. دوایین پێشهاته‌کانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، دۆخى عیراق و ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێکى دیکه‌ى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ى نێوانیان بوو.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى کوردستان داتاى به‌رزترین پله‌ى گه‌رماى تۆمارکراوى ئه‌مڕۆى ناوچه جیاجیاکانى بڵاوکرده‌وه. به‌پێى داتاکه‌ى که‌شناسى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له خانه‌قین تۆمارکراوه که 51 پله بووه و به‌دوایدا که‌لار بووه که 49 پله‌ى سیلیزى بووه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا له پارێزگاى شرناخى باکورى کوردستانه‌وه وتارێکى پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند:" ئه‌و رۆژانه دور نین به پێ بڕۆینه عێراق و سوریا و سڵاو بۆ برایانمان له لیبیا بنێرین". سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا له‌به‌رنامه‌یه‌دا به‌ناوى جه‌ژنه‌پیرۆزه قسه‌ى کرد و وتى:" خوا ئه‌و رۆژه به ئێمه و ئێوه‌ش نیشانده‌دات. ئه‌و رۆژانه دور نین که به پێ بڕۆینه عێراق و سوریا و له‌وێشه‌وه به‌یه‌که‌وه سڵاو بۆ برایانمان له لیبیا بنێرین. ئه‌و رۆژانه دور نین که له جوگرافیاى موسڵمانانه‌وه تا فه‌ڵه‌ستین و ئه‌فغانستان باسى شارستانییه‌تى مرۆڤایه‌تى بۆ هه‌مو جیهان بکرێت". سۆیڵو له میانى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که ئه‌وان به‌رپرسیارێتییه‌کى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه و وتی: "ئێمه ته‌نها له خۆمان به‌رپرسیار نین، هاوشێوه‌ى گه‌لى خۆمان به‌رپرسیارێتیى جۆگرافیاى ده‌وربه‌رى خۆیشیمان له‌ئه‌ستۆدایه". تا ئێستا حکومه‌ته‌کانى عێراق و سوریا هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوه و ناشزانرێت وته‌کانى سوله‌یمان سۆیلو له‌چى چوارچێوه‌یه‌کدایه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، دوو فه‌رمانده‌ی نوێ بۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌رخ و ره‌سافه له به‌غدا دیاریده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئیراده‌ی ژیانی ئازاد و سه‌ربه‌رزانه، به‌سه‌ر تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و چه‌كی نایاساییدا سه‌رده‌كه‌وێت. ئاژانسی ھه‌واڵی عیراق رایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ھه‌ریه‌كه له" لیوا روكن سه‌عد موحسین" بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌ری كه‌رخ و "لیوا روكن زافر مه‌حمه‌داوی" بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌ری ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا راسپاردووه، ئه‌وه‌ش پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ی مه‌دینه سه‌در له به‌غدا، كه زیاتر له 100 قوربانی لێكه‌وته‌وه و به بڕیاری كازمی چه‌ند فه‌رمانده‌ییه‌كی ئه‌منی دوورخرانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. ھاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له تویتێكدا رایگه‌یاند، ھه‌مووكات ئیراده‌ی ژیانی ئازاد و سه‌ربه‌رزانه، به‌سه‌ر تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و چه‌كی نایاسایی و نیازی خراپ‌دا سه‌رده‌كه‌وێت.
هاوڵاتى راوێژکاری ئابووریی و دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند:" رێککەوتنەکە بنیادنراوە لەسەری ئەوەی عێراق رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی چین بکات و داهاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان بێت:" مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری ئابووریی و دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی رایگەیاند :" عێراق بە قۆناخ لەنێوان ساڵانی 2018 و 2019 رێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ چین واژۆکردووە، کە هاوپێچی حیسابی و نەوتی لەگەڵە، رێککەوتنەکە بەوە دەستپێدەکات، هەردوو وڵات بە هاوبەشی پارە تەرخان بکەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ژێرخان لە عێراقدا. مەزهەر محەممەد ساڵح، زیاتر روونیکردەوە، پرۆژەکە بنیادنراوە لەسەری ئەوەی عێراق رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی چین بکات و داهاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان بێت، کە لەلایەن کۆمپانیا چنییە رەسەن جێبەجێبکرێن. ئێستا پارەکە دەچێتە سەر ئەو هەژمارە بانکییەی کە بۆ ئەو رێککەتنە دروستکراوە. حکومەتی عێراقیش لە هەوڵدایە لەسەر ئاستی باڵا باشترین پرۆژە دیاری بکات. رێكکه‌وتنه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ به‌بێ سه‌پاندنی مه‌رجی قورس له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌كاتی دروستبونی گرفت و تێكچوونی كه‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان دەسته‌ی باڵای نێوده‌وڵه‌تی نێوه‌ندگیری ده‌كات. بەپێی رێککەوتنەکە رۆژانه عێراق 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌هه‌ردوو كۆمپانیای (زنهوا، سینوك)ی چینی ده‌فرۆشێت. ئاستی به‌شداری بانكی چین بۆ سندووقی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا 10 ملیار دۆلار ده‌بێت، له ئەگەری سه‌ركه‌وتنی قۆناخی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كان، عێراق راده‌ستكردنی نه‌وت به كۆمپانیا چینیه‌كان بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا زیاد ده‌كات، چین بڕی پێدانی پاره بۆ 30 ملیار دۆلار زیاد ده‌كات. لە رێککەوتنی عێراق و چین هاتووە، پاره‌كانی سندووقه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات تەرخان دەکرێت، بۆ بواره‌كانی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه، خوێندنگه، قیرتاوكردنی رێگەوبانه‌كانی ده‌ره‌وه، دروستكردنی هێڵی ئاسنین، پاكکردنه‌وه‌ی ئاوی دیجله، فورات و شه‌تولعه‌ره‌ب، دروستكردنی یه‌كەی نیشته‌جێبوون، جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی وزه، پرۆژه‌كانی ژێرخان، جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دیكه له‌سه‌ر داواكاریی حكومه‌تی عێراق.
هاوڵاتى به فیلمی سینه‌مایی "کچانی خۆر" یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە سینەما "ئۆکتۆبەر" لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی ڕوسیا ده‌کرێته‌وه. فیلمی سینه‌مایی "کچانی خۆر" Girls of the Sun له ده‌رهێنانی "ئێوا هوسۆن" و به رۆگێڕانی "گوڵشیفته فه‌راهانی" ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران و جیهان، به‌رهه‌می وڵاتی فڕه‌نسا ئەمڕۆ چوارشەممە له رێوڕه‌سمی کردنه‌وه و به‌شی "نمایشی تایبه‌تی" یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە هۆڵی ژماره 11ی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتۆبەر" لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕوسیا نمایش دەکرێت. فیلمی سینه‌مایی "کچانی خۆر" باسی خه‌بات و به‌رخۆدانی کچانی کوردیی کۆبانێ له دژی گروپی تیرۆریستی داعش دەکات، له یه‌که‌مین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی حه‌فتاویه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "کان" له وڵاتی فڕه‌نسا، چوه سەر شاشەی سینەما و پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێ‌کرا. "ئێوا هوسۆن بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئاگاداربون له کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به‌سه‌رهاته خه‌مناک و دڵته‌زێنه‌کانی ژنان و کچانی به‌دیلگیراوی کوردی به ئه‌نگێزه‌ی سه‌ره‌کیی خۆی له باسکردنی ئه‌م بابه‌ته گرینگه ناو برد. به‌وته‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ناوداره فڕه‌نسییه، ئازایه‌تی و بێباکی و له‌خۆبردویی ژنانی کورد له خه‌باتی چه‌کدارانه له‌گه‌ڵ داعش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌بوە، هه‌ر به‌م هۆیه‌ش بڕیاریداوه، چه‌ند گۆشه‌یه‌ک له‌م خه‌باته قاره‌مانانه‌یه وێنه بگرێت. "ئێوا هوسۆن" باوه‌ڕی وایه که "کچانی خۆر" له‌و ده‌گمه‌ن فیلمه جه‌نگیانه‌یه به ته‌وه‌ری ئافره‌ت که وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه له روداوه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته مرۆڤانه‌یه ئاراسته ده‌کات؛ له هه‌مان کاتیش‌دا، په‌یامێکی ئه‌رێنی هه‌یه و باسی شایسته‌یی و لێهاتویی و تواناییه‌کانی ژنان ده‌کات. "ئێوا هوسۆن" یه‌کێکه له سینه‌ماکارانی ژنی ناوداری سینه‌مای فڕه‌نسا و به‌رهه‌م گه‌لێکی دره‌وشاوه‌ی وه‌کو؛ "به هیوای مردن" Hope to Die، "بۆ ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه ئاڵۆزن" و "به‌نگ گه‌نگ" Bang Gang ی له کارنامه‌ی پیشه‌یی خۆیدا هه‌یه.
هاوڵاتى هێمن هەورامی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند:" ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەمیشە ڕومان لە ئایندەیە و ڕابردو بۆ وانە وەرگرتن بەکاردێنین بە مەبەستی وەدەستهێنانی ئامانجەکان و دەستنیشانکردنی چوارچێوەی ستراتیژیەتمان". دەڵێت:" پەرلەمان توانیویەتی دەسکەوتی زۆر باش وەدەست بێنێت و یاسای گرینگ تێبپەڕێنێت کە پارتی کلیلی سەرەکیان بو". هێمن هەورامی لەمیانی بەشداریکردنی لە وێبینارێکی لقی 6ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان ئێستا بە پڕۆسەی دەوڵەتسازی و بەهێزترکردنی دامەزراوەکان و خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا تێدەپەڕێت، ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەمیشە ڕومان لە ئایندەیە و ڕابردو بۆ وانە وەرگرتن بەکاردێنین بە مەبەستی وەدەستهێنانی ئامانجەکان و دەستنیشانکردنی چوارچێوەی ستراتیژیەتمان". ئاماژەی بەوەشکردوە، "کۆمەڵێك تەحەدیاتی گەورە لەبەردەمی هەرێمی کوردستانن لەسەر ئاستەکانی ناوخۆ، عیراق و ناوچەکە و جیهاندا کە پێویستە هەرێم خۆی بۆی ئامادە بکات، لە ناوخۆشەوە هەرێمی کوردستان روبەڕوی سێ تەحەدیاتی گەورە بوەتەوە کە بریتین لە تەحەدیاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان". هێمن هەورامی باسی لەوەشکردوە، "بەهۆی ژمارەیەك هۆکاری جییاوازی ناوخۆ و دەرەکی، هەڵکشان و داکشانێکی زۆر لە پەیوەندی نیوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا هەیە، دەبوا لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان ڕەچاوی ئەو تەحەدیاتانەیان بکردبایە لە عیراق و ناوچەکە و جیهاندا، پەیوەندییەکی تەندروست تر لە نێوانیاندا هەبوایە". ئەوەشی خستوەتەڕو، "بەغدا هەر بەردەوامە لە سزادانی هەرێمی کوردستان کە ئەوەش لەگەڵ بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بونە تەحەدیاتێکی گەورەی ئابوری کە هەرێمی کوردستان دوچاری بوەتەوە". سەبارەت بە بارودۆخی عیراق و هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هێمن هەورامی وتی، "عێراق بە ئاڵۆزییەکی یەکجار گەورە تێدەپەڕێت و ناڕونی و نادڵنیایی لە کەیسی عیراقدا هەیە، واپێدەچێت عێراق و تەواوی ناوچەکە چیتر لە ئەولەویاتی سەرەکی ئەمریکادا نەبێ، ئێستاش ڕون نیە کە هەڵبژاردن دەکرێت یان نا، چاوەڕوانی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ ئەنجامدانی دەکرا". سەبارەت بە پەرلەمانی کوردستانیش، هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەدا کەوا هەرچەندە ئەوان بە تەواوی لە ئەدا و کاری پەرلەمان و بەرنامەکانیدا ڕازی نین و لە ئاستی تەموحدا نەبون، ئەویش بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی حکومەت و دواتریش بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کەڕەنتینەی گشتی، بەڵام هاوکات "خولی ئەوجارەی پەرلەمان توانیویەتی دەسکەوتی زۆر باش وەدەست بێنێت و یاسای گرینگ تێبپەڕێنێت کە پارتی کلیلی سەرەکیان بو".
هاوڵاتى کۆشکی سەرۆکایەتی فڕەنسا ئیلیزێ رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیی و هاوکاری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. کۆشکی سەرۆکایەتی فڕەنسا ئیلیزێ راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبونەوەی شاندی رۆژئاڤای کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ماکرۆن پێداگریی کردوە لەسەر ئارامیی سیاسی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و بەڕێوەبەرییەکی گەشتر و سەرکەوتوتر و لەو بابەتانەدا کە پێویستی بە کار هەیە". ماکرۆن رایگەیاندوە، "پاریس لە شەڕی دژی تیرۆردا بەردەوام دەبێت لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە" ئەوەش لەکاتێکدایە لەو رۆژەوەی هەسەدە لە ساڵی 2017 رەققەی کۆنتڕۆڵکرد، کە بە قەڵای داعش دەناسرا، فڕەنسا زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ هاوکاریی مرۆیی بە ناوچەکە کردوە و بەڵێنی داوە، کە هاوکارییەکانیان زیاتر دەکەن. ماکرۆن هەروەها باسی ئازایەتیی شەڕڤانان لە ناوچەى باکور و رۆژهەڵاتی سوریای ژێر کۆنتڕۆڵی کوردان کردوە و و بەردەوامبونی پشتیوانییەکانی دژی داعش دوپاتکردوەتەوە". لەسەر بانگهێشتی ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا، شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) سەردانی فڕەنسایان کرد و لە کۆشکی ئیلیزێ لە شاری پاریس لەگەڵ شاندەکەدا کۆبوەوە. شاندەکەى مەسەدە پێکهاتبون لە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە)، بێریڤان خالید، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکور – رۆژهەڵاتی سوریا و غەسان یوسف هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزور.