هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان( هه‌ده‌په) ره‌خنه له هه‌ڵوێستى پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کانى تورکیا ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌رى پرسى کورد و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر پارته‌که‌شیان دابخرێت، ده‌توانن هاوکێشه‌ى سیاسى له‌و وڵاته بگۆڕن. مه‌دحه‌ت سانجار، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په رایگه‌یاند:" پارته‌کانى ئۆپۆزسیۆن ده‌توانن به‌رنامه و پلانیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد، به‌ڵام ئه‌وان ترسیان له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد هه‌یه و به‌شێکیان لێدوانى خراپ و جێگه‌ى نیگه‌رانى ده‌ده‌ن، که مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ى له تورکیا ده‌کرێنه سه‌ر هه‌ده‌په، ته‌نها هێرش نین بۆ سه‌ر پارتێک، به‌ڵکوو هێرشن بۆ سه‌ر دیموکراسى له‌و وڵاته". هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په راشیگه‌یاند: "پارته‌که‌یان ئه‌و هێزه‌ى هه‌یه بتوانێت له ئه‌گه‌رى داخستندا به‌رگرى له خۆى بکات، هه‌روه‌ها به‌رنامه و پلانى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووش هه‌یه". هاوکات سانجار جه‌ختیشیکرده‌وه: "ئێمه وه‌کوو هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ ئه‌وه داین تورکیا بچێته ناو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه و له‌و ڕووه‌شه‌وه ئاماده‌کاریى کراوه. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په دابخه‌ن، ئه‌وه بزانن ئه‌وه‌ى هاوکێشه‌ى سیاسى له تورکیا ده‌گۆڕێت هه‌ر ئێمه‌ین و ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنین".
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند:"هێشتا هێزه‌کانى په‌ده‌که(پارتى) له هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا نه‌کشاونه‌ته‌وه، بۆیه دۆخه مه‌ترسییداره‌که تێنه‌په‌ڕیووه و هه‌میشه گومانى ئه‌وه هه‌یه، که له شوێنێک هه‌ڵه‌یه‌ک ڕووبدات"، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نامانه‌وێت هیچ حزبێک لاواز ببێت و هیواش ده‌خوازێت یه‌نه‌که کێشه ناوخۆییه‌کانى به به‌هێزییه‌وه، چاره‌سه‌ر بکات". موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان- په‌که‌که، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فورات، دوایین هه‌ڵویسته‌کانى پارتى خسته‌ڕوو. ده‌قى وته‌کانى موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى په‌که‌که: له‌سه‌ر مه‌ترسیى هێنانى هێز له‌لایه‌ن په‌ده‌که‌وه بۆ هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا، قه‌ره‌یلان وتی: ئه‌مه دۆخێکى جدییه و زۆر گرنگه، که ئێستاش له ڕۆژه‌ڤدایه، ئه‌وه‌ى ئێمه له بانگه‌وازییه‌که‌ى پێشوومان باسمان کرد ڕاستییه‌که و سروشتى بوو، ئه‌وه‌ى ئاگامان لێى بوو باسمانکرد، دواى ئه‌وه، گه‌لى کورد له چوارپارچه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاتنه سه‌ر شه‌قام و که‌وتنه جوڵه، ڕۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند، سیاسه‌تمه‌دار و زۆر که‌سى دیکه لێدوانیان دا و داواى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌ییان کرد و ڕاى گشتیى له‌سه‌ر دروست بوو، له‌م باره‌وه هه‌موو که‌سێک ڕه‌نجیاندا و هۆشیارانه مامه‌ڵه‌یان کرد، ئه‌مه ئه‌رکى وڵاتپارێزیى نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌مه‌وێت جارێکى دیکه سوپاسیان بکه‌م و سڵاویان بۆ بنێرم. “دۆخه مه‌ترسییداره‌که تێنه‌په‌ڕیوه” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، قه‌ره‌یلان جه‌ختده‌کاته‌وه، که ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره تێنه‌په‌ڕیوه، “چونکه هێزه چه‌کداره‌کان هێشتاش له‌و جێگانه ماونه‌ته‌وه، بۆیه هه‌میشه گومانى ئه‌وه هه‌یه که له شوێنێک هه‌ڵه‌یه‌ک ڕووبدات، یان هه‌ندێک شت که مرۆڤ نایه‌وێت ڕووبدات، واتا مه‌ترسییه‌که بنبێ نه‌بووه”. “چاوه‌ڕوانین قسه‌کان ببن به کردار” هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ى به قسه‌یه‌کى جه‌میل بایک کردووه، که چوارشه‌مه‌ى ڕابردوو وتی؛ “کاک مه‌سعود به هه‌ندێک که‌سى وتووه، که هێشتاش له‌سه‌ر به‌ڵێنى خۆمم، کورد به‌ده‌ستى کورد نه‌کوژرێت”، قه‌ره‌یلان وتی: هاوسه‌رۆکمان دڵخۆشیى و خۆشحاڵیى خۆى هێنایه زمان، ئه‌مه چوارچێوه‌یه‌کى گرنگ بوو که منیش به‌شدارى ده‌بم، بۆیه ئه‌و شتانه دووباره ناکه‌مه‌وه، ڕاگه‌یه‌ندراوى ده‌ستپێکمان هێشتاش له‌جێى خۆى دایه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئێمه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵویستى خۆى ڕوون کردووه‌ته‌وه، هیوادارین له هه‌ردوو لاوه له‌م باره‌وه پێشکه‌وتن دروست بێت و هه‌ندێک ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره بگۆڕێت، یان ئه‌و شتانه‌ى ده‌وترێت به کرده‌وه نیشانبدرێت، له‌سه‌ر ئه‌مه ئێمه هێشتا چاوه‌ڕوانین. “پیلانى تورکیا مه‌ترسییداره” موراد قه‌ره‌یلان، هه‌روه‌ها وتی: ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت سنووره‌کانى فراوان بکات و ببێته ئیمپراتۆریه‌ت و ده‌وروبه‌رى خۆى داگیربکات، ئه‌م پیلانه شاراوه نییه، ئه‌مه پیلانێکى شۆڤێنی، نه‌ژادپه‌رستانه و داگیرکه‌رانه‌یه، له سه‌روویانه‌وه بۆ ئێمه‌ى کورد مه‌ترسیى هه‌یه، سیاسیه‌تى کورد ده‌بێت ئه‌مه له به‌رچاو بگرێت، په‌یمانى لۆزان بۆ ١٠٠ ساڵ واژۆکراوه و دوو ساڵى ماوه کۆتاییبێت، ئه‌م په‌یمانه بۆ کورد سووکایه‌تییه‌کى گه‌وره بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کورد، گه‌لێکى له مێژینه‌ى ناوچه‌که بوو، نکۆڵیى لێ‌کرا و کوردستان کرا به چوار پارچه‌وه، له‌و کاته‌وه تا ئێستا له کوردستان تراژیدیاى گه‌وره، کۆمه‌ڵکوژی، ئه‌نفال و جینۆساید ڕوویداوه، که تا ئێستاش به‌رده‌وامه، به‌ڵام تورکیا ده‌ڵێت که له‌م په‌یمانه‌دا مافى خوراوه، بۆیه له هه‌وڵدایه ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه. “بۆ ئه‌وه‌ى تووشى لۆزانێکى دیکه نه‌بین، پێویسته یه‌کبگرین” قه‌ره‌یلان به‌رده‌وامیى به قسه‌کانى دا و وتی: ئێستا له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌دا ده‌یه‌وێت میساقى میللى زیندوو بکاته‌وه، له بوارى سیاسیی، یاسایى و سه‌ربازییدا ئاماده‌کاریى بۆ ده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه، مسۆگه‌ر نییه هیچ سیاستمه‌دارێکى کورد ئه‌مه‌ى نه‌دیبێت، ئێستا له ناوچه‌که شه‌ڕى سێیه‌مى جیهانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌مووان ده‌زانن که دواى ئه‌م شه‌ڕه، ناوچه‌که سه‌رله‌نوێ دیزاین ده‌کرێته‌وه، بۆیه ده‌وڵه‌تى تورک و داگیرکه‌رانى دیکه‌ش له‌ناو هه‌وڵدان دان، ئێمه‌ى کوردیش بۆ ئه‌وه‌ى تووشى لۆزانێکى دووه‌م نه‌بین، بۆ ئه‌وه‌ى که وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک، سروشتیى و له‌سه‌ر خاکى خۆمان به ماف و ئازادیى بژین، پێویسته په‌رته‌وازه نه‌بین، پێویسته یه‌کبگرینه‌وه و خاوه‌ن ستراتیژیه‌کى هاوبه‌ش بین، واتا ستراتیژییه‌کى نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ین به‌مه، له‌جێى ده‌بێت خه‌ریکى یه‌کتر بین و له‌یه‌ک بده‌ین، خوێنى کورد به‌ده‌ستى کورد بڕژێت، ئه‌مه‌ش ١٠٠ ساڵى دیکه‌مان له کیس ده‌دات و زۆر شتمان له‌ده‌ست ده‌چێت و کاره‌سات ڕووده‌دات. قه‌ره‌یلان به پێویستى ده‌زانێت”به ستراتیژییه‌کى هاوبه‌شه‌وه پێشوازیى له ٢٠٢٣ بکه‌ین، پێویسته یه‌کتر لاواز نه‌که‌ین، که‌س که‌س نه‌سڕێته‌وه، با سیاستى کورد به‌هێز بێت، پێویسته ئه‌م قۆناغه ڕاست بخوێندرێته‌وه، ئه‌م قۆناغه، قۆناغێکى ئاسایى نییه، قۆناغێکى ستراتیژییه، ئه‌وانه‌ى ستراتیژێکى ڕاست دانه‌ڕێژن و ڕاست نه‌ڕۆن، داده‌بڕێن، بۆیه پێویسته که‌س تاکتیکى بیر نه‌کاته‌وه، کێشه‌مان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ناتوانن یه‌کبگرنه‌وه با یه‌کتر لاواز نه‌که‌ن، ئێمه نامانه‌وێت هیچ حزبێک لاواز بێت، نامانه‌وێت که‌س په‌ده‌که لاواز بکات، نامانه‌وێت یه‌نه‌که له‌و کێشانه زیان ببینێت، هیوادارین یه‌نه‌که له‌و کێشه ناوخۆییانه‌دا به عه‌قلێکى سه‌لیم، نه‌ک به‌لاوازیی، به به‌هێزیى ده‌ربازى بێت”. له به‌رده‌وامیى ئه‌و باسه‌دا قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت: هه‌ڵویستى ده‌وڵه‌تى تورک دیاره، کورد به مه‌ترسییه‌ک بۆسه‌ر خۆى ده‌بینێت، به‌تایبه‌تیش، په‌که‌که، ڕۆژئاوا و پێگه‌ى باشوورى کوردستان به مه‌ترسیى بۆسه‌ر خۆى ده‌بینێت، واتا ناسنامه‌ى کورد بۆ ئه‌و مه‌ترسییه، پێشتریش سه‌دام وتبووى که کێشه‌م له‌گه‌ڵ کورددا نییه، کێشه‌م له‌گه‌ڵ پیشمه‌رگه‌یه، ته‌نانه‌ت ئۆتۆنۆمییشى دایه کورد، هه‌مان شت ئێستا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه، هه‌ر که‌سێک له باکوور باسى دۆزى کورد، ئازادیى و زمانى کوردیى بکات ده‌بێت ئامانج، مۆرى په‌که‌که‌ى لێده‌ده‌ن، چاولێکه، دژى ئه‌وه بوو له ژاپۆن کوردیى بخوێندرێت، پێویسته ئێمه ئه‌م زیهنییه‌ته بخوێنینه‌وه و له به‌رامبه‌ریدا ڕێوشوێن بگرینه‌به‌ر، به پێچه‌وانه‌وه خه‌سارى گه‌وره به‌دواى خۆیدا دێنێت، بۆیه وتمان ئه‌مه کاره‌ساته، بۆیه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى به گرنگ ده‌بینین”. موراد قه‌ره‌یلان له کۆتاییدا داواکارییه‌که‌ى دووباره ده‌کاته‌وه، “هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانى کورد، هه‌موو سه‌رکرده سیاسییه‌کانى کورد، هه‌مو که‌سه په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌وڵ بۆ یه‌کیتى نه‌ته‌وه‌یى بده‌ن، چونکه گه‌له‌که‌مان پێویستیى پێیه‌تی، بۆ داهاتوومان پێویستیمان به یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه”.
هاوڵاتى بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند:" مەترسییەکانی تیرۆر ماون و پێویست دەکات بە یەکڕیزی، تەبایی و ھەماھەنگی ھەموولایەک زاڵبین بەسەر کێشەکان، ھەماھەنگی و ھاریکاری ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان لە ھەموو کات پێویستترە بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشە ئەمنییەکان و فەراھەمکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لەووڵات لەو پێناوەشدا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو پشتیوانی و ھەماھەنگییەکین بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش". بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیانی کردەوە تێرۆریستییەکەی ناوچەی سەدر لە بەغداد دەکات. دەقی راگەیەنراوەکە وێڕای دەربڕینی پرسەوسەرەخۆشی بۆ قوربانییانی کردەوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی سەدر لەبەغدا، ھیوای ھەرچی زووە بۆ چاکبوونەوەی برینداران دەخوازین. بەتوندترین شێوەش ئیدانەی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە دەکەین کە ژمارەیەک ھاووڵاتی مەدەنی تێدا بوونە قوربانی. ئەم رووداوانە ئەوەمان پێدەڵێت ھێشتا مەترسییەکانی تیرۆر ماون و پێویست دەکات بە یەکڕیزی، تەبایی و ھەماھەنگی ھەموولایەک زاڵبین بەسەر کێشەکان، ھەماھەنگی و ھاریکاری ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان لە ھەموو کات پێویستترە بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشە ئەمنییەکان و فەراھەمکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لەووڵات، لەو پێناوەشدا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو پشتیوانی و ھەماھەنگییەکین بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و گەیشتن بەدیالۆکی نیشتمانی بونیادنەرانە لەپێناو سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی زیاتر لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکاندا. بەوھیوای ئاسایش و ئارامی زیاتر باڵبکێشێ بەسەر ووڵات و گەلماندا. بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هاوڵاتى سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی رایگەیاند:" كاری لەپێشینەی تەریقەتی كەسنەزانی لێكنزیككردنەوەی ئایینەكانە". لە راگەیەندراوێکدا بارەگای سەرۆکایەتی تەریقەتی کەسنەزانی بڵاویکردووەتەوە، "لەدانیشتنەكەدا شێخ نەهرۆ كەسنەزانی بانگهێشتی شاندەكەی کردووە بۆ ئامادەبون لە كۆنگرەی تەسەوفی جیهانی كە بەسەرۆكایەتی شێخ نەهرۆ لە هەرێمی كوردستان لەئایندەیەكی نزیكدا دەبەسترێت، بەئامادەبوونی دەیان هێمای تەسەوفی ناخۆیی و جیهانی". هەر لە دانیشتنەکەدا شێخ نەهرۆ کەسنەزانی رایگەیاندووە:"كاری لەپێشینەی تەریقەتی كەسنەزانی لێكنزیككردنەوەی ئایینەكانە". شەوی رابردوو، لە تەکیەی کەسنەزانی لە شاری سلێمانی، ئەمپا ئەنتونیۆس، جێگری پاپای ڤاتیكان، محەمەد حەجازین،کۆنسوڵگەری گشتی میسر لە هەرێمی كوردستان، قەشە حەكیم شنۆدە، سەرۆكی ئەقباتیەكانی كوردستان و عیراق سەردانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان شێخ نەهرۆ كەسنەزانیان كرد. دواتریش جێگری پاپای ڤاتیكان و شاندی یاوەری بەشداریان لە مەراسیمی زیكری شەوی جەژنی قوربانی پیرۆز كرد، كە بەسەدان دەروێش و مورید ئامادەی مەراسیمەكەبوون.
هاوڵاتى جێف بێزۆس دامەزرێنەری ئەمازۆن و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان ئەمڕۆ بە کەشتی بلو ئۆریجن دەچێتە بۆشایی ئاسمان کەشتییەکە بە تەواوی ئۆتۆماتیکییە و پێویستی بە فڕۆکەوان نییە. گەشتەکە لە 55ـەمین ساڵڕۆژی نیشتنەوەی یەکەم گەشتی نیل ئارمسترۆنگ و بووز ئاڵدرین لەسەر مانگ ئەنجامدەدرێت. مارک بێزۆس، برای جێف بێزۆس، ژنێکی 82 ساڵان و گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان یاوەری گەشتە ئاسمانییەکەی جێف بێزۆس دەبن ئەوەش دەبێتە یەکەم گەشتی کەشتییەکەی کۆمپانیای بلو ئۆریجن کە بە سەرنشینەوە دەچێتە بۆشایی ئاسمان. کەشتییەکە بە تەواوی ئۆتۆماتیکییە و پێویستی بە فڕۆکەوان نییە. جێف بێزۆس، دامەزرێنەری ئەمازۆن رایگەیاند "بۆئەوەی زەوی لە بۆشاییەوە ببینی، ئەمە دەتگۆڕێت. پەیوەندیت لەگەڵ ئەو هەسارەیە و مرۆڤایەتیی دەگۆڕێت. دەمەوێت ئەو گەشتە بکەم چونکە ئەوە شتێکە بەدرێژایی ژیانم ویستوومە. ئەوە سەرکێشییە، رێککەوتنێکی گەورەیە بۆ من. براکەمم بانگێشتکردووە بۆئەوەی لەم گەشتەدا لەگەڵم بێت چونکە ئێمە نزیکترین هاوڕێین". چەند ساڵێکە ملیار دێر و کۆمپانیاکان لە پێشبڕکێدان بۆئەوەی بتوانن بەزوویی گەشتیاران ببەنە بۆشایی ئاسمان. هەر یەک لە جێف بێزۆس، ئیلۆن مەسک و ریچارد برانسۆن ملیاران دۆلاریان لەو بوارەدا خەرجکردووە. بۆب سمیس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بلو ئۆریجن وتی "مەیلی دانی پارەیەکی زۆر هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە. گەشتەکانی سەرەتاییمان بە نرخێکی باش دەبن. بینیتیان کە حەز و تامەزرۆی خەڵک لە سەرەتا زۆر بوو. ئێمە خەڵکمان هەیە لە تەمەنی بیستەکان دایە، هەموویان حەز دەکەن." لە 11ی ئەم مانگە، ریچارد برانسۆن، دامەزرێنەری ڤێرجن گالاکتیک لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە کەشتی ڤێرجن گالاکتیکی دروستکراوی کۆمپانیاکەی چوو بۆشایی ئاسمان. بەگوێرەی کۆمپانیاکە 600 کەسیش داوایان کردووە وەک گەشتیار بچنە بۆشایی ئاسمان. کۆمپانیاکەی ڤێرجن گالاکتیک، تاوەکو ئێستا 600 تیکتی فرۆشتووە هەر تیکتێک بە 250 هەزار دۆلار. برانسن بەڵێنی داوە نرخی تیکتی گەشتەکانی داشکێنێت بۆ 40 هەزار دۆلار. بەڵام ساڵی 2022 دەست بە گەشتی بازرگانی بۆ بۆشایی ئاسمان دەکات. کۆمپانیای بلو ئۆریجن، کۆمپانیاکەی جێف بێزۆس تیکتێکی بە 200 هەزار دۆلار دەفرۆشێت. بێزۆس هێشتا خشتەیەکی دیارکراوی بۆ نرخی تیکتەکانی دانەناوە، بەڵام 20ـی ئەم مانگە لە رێگەی مەزاتکردنەوەوە تیکتێکی کەشتییە ئاسمانیەکەی بێزۆس بە 28 ملیۆن دۆلار دەخرێتە مەزاتەوە. هەروەها مانگی 9ی ئەمساڵ ئێلۆن مۆسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و بەڕێوەبەری سپەیس ئێسک گەشتیارانی سڤیل دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان و لە ساڵی 2023 شدا پلانی هەیە بۆ مەبەستی بازرگانی دەست بە گەشتەکان بۆ بۆشایی ئاسمان بکات.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو یارمه‌تی و هاوکارییه‌کی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له برینداران ئاماده و کراوه‌ن". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "زۆر به تووندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌که‌م که به بۆمبێکی چێنراو بازاڕێکی شاری سه‌دری له به‌غدا کرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ده‌یان هاوڵاتی شه‌هید و بریندار بوون". سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانییان کردووە، هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌شی بۆ برینداران خواستووە. نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: "نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو یارمه‌تی و هاوکارییه‌کی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له برینداران ئاماده و کراوه‌ن". ئێوارەی رۆژی دووشەممە 19-7-2021 تەقینەوەیەک لە بازاڕی وحێلاتی ناوچەی سەدری بەغدا روویدا. بە گوتەی بەرپرسێکی ئەمنی، کە قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە، لە تەقینەوەکەدا 18 کەس گیانیان لەدەستداوە. دوای تەقینەوەکە بە فەرمانی مستەفا کازمی، ئەو فەرماندەیەی پاراستنی بازاڕەکەی ناوچەی سەدری لە بەغدا لە ئەستۆ بووە، لەکارەکەی دوورخرایەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ به بۆمبێکی چێنراو بازاڕێکی شاری سه‌دری له به‌غدا کرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ده‌یان هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانییان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم، هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم. خوای مه‌زن گیانی شه‌هیدان به هه‌شت شاد بکات و سه‌بووریی خانه‌واده و که‌سوکاریان بداته‌وه. نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو یارمه‌تی و هاوکارییه‌کی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له برینداران ئاماده و کراوه‌ن. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایده‌كات، هیچ هاوپەیمانێتیەک بەفەرمی داوای گۆڕینی سەرۆکەکەی لەکۆمسیۆن نەکردوە، ده‌شڵێت:"گۆڕینی سەرۆکی هەر هاوپەیمانێتییەکیش دەبێت بەڕەزامەندی کۆمسیۆن بێت". هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایده‌كات، کۆمسیۆن بەردەوامە لەئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەوادەی خۆیدا. جه‌ختیشیكرده‌وه، "هیچ لیست‌و لایەنێکیش تائێستا بەفەرمی بەڕەوتی سەدریشەوە داوای کشانەوەی لەهەڵبژاردنەکان پێشکەش بەکۆمسیۆن نەکردوە". دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌و به‌تایبه‌تیش شه‌وى ڕابردوو لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى پێشوى یه‌كێتى‌و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى كوردستان (یه‌كێتى‌و گۆڕان) ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌فه‌رمى ڕاگه‌یاند له‌سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانێتیه‌كه، بەرپرسەکەی کۆمسیۆن دەڵێت:"هه‌تا ئه‌م ساته هیچ داواکاریه‌کمان پێشکه‌شنه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داواکاریشمان پێشکه‌شبکرێت له‌لایه‌نی ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی که ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یان دروستکردوه له‌هه‌رێمی کوردستان، ئێمه دیراسه‌ی ئه‌و داواکاریه ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر هیچ لاریه‌کی یاسایی نه‌بێت قبوڵی ده‌که‌ین، بێگومان ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی کۆمسیۆن هه‌بێت به‌تایبه‌تی فه‌رمانگه‌ی کاروباری پارته سیاسیه‌کان بۆ گۆڕینی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتی، پێویسته له‌و حزبانه‌وه پێشکه‌شبکرێت که ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یان دروستکردوه". شەوی ڕابردوو لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی لەپەیامی جەژنە پیرۆزەیدا ڕایگەیاند، لەسەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە دەکشێتەوە.
هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:" ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی کاری رۆژنامەوانانی سەربەخۆ لە سەرانسەری جیهاندا". ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتەر نووسیویەتی، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی کاری رۆژنامەوانانی سەربەخۆ لە سەرانسەری جیهاندا و کاری رۆژنامەوانانی سەربەخۆ کارێکی پێویست و فەرامۆشنەکراوە". بلینکن راشیگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەرگیز چاوپۆشی لەو هەوڵانە ناکات کە مەبەست لێیان ترساندن یان بێدەنگکردنی رۆژنامەڤانانی لەدواوە بێت". لە سەرەتای تویتەکەیدا بلینکن ئاماژەی بە گفتوگۆکردنی لەگەڵ مەسیح عەلینژاد، خانمە رۆژنامەڤانی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکای کرد و بە گفتوگۆیەکی باش ناوی برد. چەند رۆژێک لەمەوبەر، ئێف بی ئای ئەمریکا ئاشکرایکرد ئێران لە هەوڵی ئەوەدا بووە رۆژنامەوانێکی ئێرانی دانیشتووی نیویۆرک بفڕێنێت، پاشان مەسیح عەلینەژاد ئاشکرایکرد ئەو کەسەی کە ئێران ویستویەتی بیفڕێنێت و بەرەو ئەو وڵاتە بباتەوە ئەو بووە.ەخێر ناتوانن، بۆیە منیش وازناهێنم".
هاوڵاتى ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند:" هێزەكانی دەسەڵات پێویستە كۆتایی بە ستەم و پێشێلكردنی مافەكان و برسیكردن و ناعەدالەتی بهێنن و لەگەڵ خودا‌و لەگەڵ خەڵكدا ئاشت ببنەوە". سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەپەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربان باسی لەوەشکردوە، "جەژنی قوربان قوتابخانەی فیداكاری و قوربانیدانە بۆ ڕەزامەندی خودا‌و خزمەتی بەندەكانی خودا. ئەزموونی كرداریە بۆ یەكتر بوون و برایەتی و هاوكاری و دەستگرتنی هەژاران. وانەی بڵند ڕاگرتنی كەرامەتی مرۆڤ و پەروەردەكردنی و ڕاهێنانیەتی بۆ سەركردایەتی عادلانەو لە گۆڕنانی خۆپەرستی و ئەنانیەتە، بەڵام جێگای داخە كە لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا ئاڵۆزی سیاسی و ناكۆكی ناوخۆیی و سەختی بژێوی و ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی و نا سەقامگیری ئەمنی تاڕادەیەك باڵی كێشاوە بەسەر وڵاتماندا." ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم وەرزی فەریزەی حەج و مەراسیمی عەرەفەو قوربانەدا، هاوڵاتیان لەجیاتی خۆشی و شادی جەژن هەست بە نائارامی و دڵەڕاوكێ دەكەن و نیگەرانی ئایندەی خۆیان و ماڵ و منداڵیانن. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی خستوەتەڕو، "بۆیە لەم دەرفەتە قودسی و پیرۆزەدا دەخوازین هەمولایەكمان بەخۆدا بچینەوەو قوربانی بە بەرژەوەندی شەخسی و حزبی بدەین لەپێناو گەل و وڵاتماندا، بەتایبەت هێزەكانی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە ستەم و پێشێلكردنی مافەكان و برسیكردن و ناعەدالەتی بهێنن و لەگەڵ خودا‌و لەگەڵ خەڵكدا ئاشت ببنەوەو ئازادیەكان بپارێزن و موچەو بژێوی هاوڵاتیان دابین بكەن و واز لە ململانێی ناڕەوای دەسەڵاتداری بهێنن و بڕیاری خزمەتكردنی میللەت بدەن"
هاوڵاتى نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی 68 دۆلار و 82 سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بەدوێنێ 57 سەنت دابەزیوە. هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە 66 دۆلار 52 سەنت. رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە. بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
هاوڵاتى هه‌ڵمه‌تێکى به فه‌رمى ناساندنى ئیداره‌ى ڕۆژئاڤاى کوردستان له فه‌یسبووک و تویته‌ر ده‌ستیپێکردووه و تائێستا ملیۆنێک و 350 هه‌زار که‌س ته‌نیا له تویته‌ر، بڵاویانکردووه‌ته‌وه و ئامانجیانه کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دان به ئیداره‌ى ڕۆژئاڤادا بنێت. شه‌وى ڕابردوو ئه‌نجومه‌نى میدیاى کۆمه‌ڵایه‌تیى کوردستان هاشتاگى به‌فه‌رمیى ناساندنى ستاتۆى ڕۆژئاواى کوردستانى به ناونیشانى (#Status4NorthAndEastSyria) له‌سه‌ر تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر ڕاگه‌یاند. به‌پێى ماڵپه‌ڕى (getdaytrends) هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستى جیهان که‌مپه‌ینه‌که له هه‌شت وڵات زۆرترین پشتیوانیى کراوه، وڵاتى تورکیاش به‌پله‌ى یه‌که‌م دێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان که زۆرترین به‌شداریى تۆمارکراوه. ١- تورکیا؛ ١٧٦ هه‌زار توویت ٢- سویتزله‌ندا؛ ١٧٠ هه‌زار توویت ٣- ئوسترالیا؛ ١٦٨ هه‌زار توویت ٤- ئه‌ڵمانیا؛ ١٦٤ هه‌زار توویت ٥- سوید؛ ١٦٨ هه‌زار توویت ٦- به‌لجیکا؛ ١٦٥ هه‌زار توویت ٧- فه‌ره‌نسا؛ ١٥٦ هه‌زار توویت هه‌رچه‌نده ماڵپه‌ڕه‌که عێراقى تۆمار نه‌کردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش تائێستا ١٧٦ هه‌زار که‌س به‌شدارییان له هاشتاگه‌که‌دا کردووه و به‌شێکى زۆریش له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویان کردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش پله‌ى هه‌شته‌مینى به‌ده‌ستهێناوه له‌کۆى ٢٠ زۆرترین بابه‌ته‌کانى ڕۆژى تۆڕى توویته‌ر. ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ ١٩ى ته‌مموزى ٢٠٢١ نۆ ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستپێکردنى شۆڕشى ڕۆژئاواى کوردستان له ساڵى ٢٠١٢، له ساڵى ٢٠١٥ه‌وه ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له ڕۆژئاواى کوردستان دامه‌زراوه. ڕاگه‌یاندنى ئه‌م هاشتاگه مه‌به‌ست لێى به‌فه‌رمیى ناساندنى ستاتۆى ڕۆژئاواى کوردستانه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیى و جیهانییه‌کان، دوێنێش مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ى گشتیى قه‌سه‌ده داواى له هه‌موو توێژه‌کان کرد به‌شداریى له هاشتاگه‌که‌دا بکه‌ن و پشتیوانیى له به‌فه‌رمیى ناساندنى ستاتۆى باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا بکه‌ن. هاشتاگ-بۆ داننان به ڕۆژئاوا
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه:" یه‌کێتییه‌کان، دۆستان و لایه‌نگران دڵنیابن ئێستا یه‌کێتییه‌کى نوێ هه‌یه، هه‌موومان خاوه‌نى یه‌کێتین و پێکه‌وه چه‌پکه گوڵه‌که گه‌شاوه‌تر ده‌که‌ین. ده‌قى په‌یامى بافڵ تاڵه‌بانی: به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان، که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و کیمیاباران، که‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان و زیندانیانى سیاسى و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان ده‌که‌م. هیوادارام ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ى خێر و خۆشى و ئارامى بۆ هه‌موو لایه‌ک. ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تمان و داڕشتنى ستراتیژێکى نوێى نیشتمانى له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان تاوه‌کو پێکه‌وه به‌سه‌ر کێشه و گرفته‌کانمان زاڵ بین و پێکه‌وه بتوانین له ڕێى حکومه‌ته‌وه کێشه بنچینه‌ییه‌کانى وه‌ک مووچه و بژێوى خه‌ڵک و خزمه‌تگوزارى چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئێمه له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به سیاسه‌ت و ستراتیژێکى نوێوه په‌رۆشیى خۆمان بۆ یه‌کخستنى هێز و تواناکان بۆ خزمه‌تکردنى هه‌رێمه‌که‌مان ده‌رده‌بڕین و باوه‌ڕى ته‌واومان به یه‌کڕیزى گه‌له‌که‌مان هه‌یه له‌پێناو ئاینده‌یه‌کى گه‌شتر و ئاوه‌دانى زیاتر. ده‌مه‌وێت له‌م ده‌رفه‌ته‌دا دووپاتى بکه‌مه‌وه که یه‌کێتى نوێ به‌رپرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه و خۆى به خاوه‌نى هه‌موو جیاوازییه‌کان ده‌زانێت. درێژه به سیاسه‌تى حه‌کیمانه‌ى سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌ده‌ین و به گیانى لێبوورده‌ییه‌وه خه‌بات ده‌که‌ین بۆ کوردستانێکى نوێ. یه‌کێتییه‌کان، دۆستان و لایه‌نگران دڵنیابن ئێستا یه‌کێتییه‌کى نوێ هه‌یه، هه‌موومان خاوه‌نى یه‌کێتین و پێکه‌وه چه‌پکه گوڵه‌که گه‌شاوه‌تر ده‌که‌ین. درێژه به خه‌باتى مه‌ده‌نى و دیموکراسى و ئازادى ده‌ده‌ین و هه‌نگاوه‌کانمان ده‌خه‌ینه خزمه‌تى گشتی، که ئه‌مه‌ش ڕێگا دروسته‌که‌یه و له‌مه‌ودوا له هه‌موو کایه‌کانى ژیانى ڕێکخراوه‌یى په‌یڕه‌وى ده‌که‌ین. دووباره جه‌ژنتان پیرۆز و هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن. بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى له‌باره‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا داوا ده‌کات که:" لێبورده‌یى و پێکهاتنه‌وه و گه‌ردن ئازادى بکه‌ینه بنه‌مایه‌ک بۆ قووڵکردنه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن و ئاشته‌وایى. ده‌قى په‌یامى نێچیرڤان بارزانى: به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له خانه‌واده و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى موسڵمانان له کوردستان، عیراق و جیهان ده‌که‌م، جه‌ژن و پشوویه‌کى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم. هیوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌قامگیرى و خۆشى بهێنێت، کۆتایى به ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى ژیان ئاسایى ببێته‌وه و جه‌ژن و بۆنه‌کانى داهاتوومان له دۆخێکى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه. له‌م بۆنه‌یه‌دا با هه‌موومان به تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه په‌یام و ماناکانى جه‌ژن له لێبورده‌یى و پێکهاتنه‌وه و گه‌ردنئازادى بکه‌ینه بنه‌مایه‌ک بۆ قووڵکردنه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن و ئاشته‌وایى و هه‌موومان پێکه‌وه یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر بۆ کوردستان هاریکار بین. داوا له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌که‌م له‌پێناو سه‌لامه‌تیى خۆیان و ئازیزانیاندا به ته‌واوى پابه‌ندى ڕێنمایى و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى بن. جه‌ژن له هه‌مووتان پیرۆز بێت. هه‌موو ساڵێک به خۆشى و خواى مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 2021/7/19
هاوڵاتى چوار ئه‌ندامى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ڵێت گرفتى غاز له‌گه‌رمیان و به‌شێک له سلێمانى چاره‌سه‌رکراوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بوونه‌ته که‌فیل. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى چوار په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى هیوا: گرفتى غاز له‌گه‌رمیان و به‌شێک له سلێمانى چاره‌سه‌رکرا پاش به‌دواداچونمان بۆ کێشه‌ى گرانبونى و که‌مبونه‌وه‌ى غاز له گه‌رمیان و هه‌ندێ ناوچه‌ى سلێمانی، توانیمان بگه‌ینه ئه‌نجامێک و کێشه‌ى ژماره‌یه‌ک کارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غاز چاره‌سه‌ر بکه‌ین، خۆشمان وه‌ک ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار ببینه که‌فیل تا به‌ر له جه‌ژن دابه‌شکردنى غازى شلى ماڵان نه‌وه‌ستێ و گرفتى که‌مى غاز دروست نه‌بێت، پاش جه‌ژنیش له‌رێگه‌ى حکومه‌تى خۆجێیى کێشه‌ى کارگه‌کانى غاز و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین. له ئێستاش هه‌وڵه‌کانمان چرکردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفتى به‌نزین به هاوکارى حکومه‌تى فیدڕاڵ. غالب محمد عه‌لی ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین رێبوار که‌ریم مه‌حمود 19 ى ته‌موز 2021
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان بڕیاریدا سه‌رجه‌م وێنه‌کانى خۆى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ندو مه‌کته‌ب و ئۆرگان و دامه‌زراوه‌کانى یه‌کێتى لاببرێن و ته‌نها وێنه‌ى رابه‌رى کۆچکردو مام جه‌لال دابنرێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى ته‌موزى 2021، نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى بافڵ تاڵه‌بانى بڵاویکرده‌وه، له‌سه‌ر بڕیارى بافڵ تاڵه‌بانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى وێنه‌کانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاھور شێخ جه‌نگى له‌سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ندو مه‌کته‌ب و ئۆرگان و دامه‌زراوه‌کانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و شوێنه گشتییه‌کان لاده‌برێن، ته‌نھا وێنه‌ى سه‌رۆک مام جه‌لال داده‌نرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که بڕیارى لابردنى وێنه‌کانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.