هاوڵاتی ساڵەح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە نوێنەرایەتی بنەماڵەکە خەڵاتی ساخارۆف لە شاری لە ستراسبۆرگی فەرەنسا وەردەگرێت. بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی یەکیێتی ئەوروپا خەڵاتی ساخارۆف ببەخشرێت بە ژینا ئەمینی و وا بڕیارە ساڵەح نیکبەخت پارێزری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لە بری دایک و باوکی ژینا، خەڵاتەکە وەربگرێت. دوای ئەوەی رۆژی شەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2023، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی تاران، بە موژگان ئیفتخاری دایکی ژینا ئەمینی و ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا و ئەشکان ئەمینی برای ژینایان راگەیاند بۆیان نییە گەشت بکەن و دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا گرت، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2023 ساڵەح نیکبەخت پارێزری بنەماڵەی ئەمینی، لە بری بنەماڵەکە خەڵاتی ساخارۆف وەربگرێت. ساڵح نیکبەخت لە ئەیلولی ئەمساڵ لەسەر نوێنەرایەتیکردنی بنەماڵەی ژینا ئەمینی وەک پارێزەر لە ئێران دادگایی کرا و سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام هێشتا سزاکەی نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ساڵەح نیکبەخت، پارێزەری ناسراوی کوردی رۆژهەڵات و خەڵکی شاری سەقز، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ژینا ئەمینی لە رۆژی 16 ئەیلوولی 2022 و سکاڵای بنەماڵە، بە شێوەی خۆبەخشانە پارێزەری ئەم بنەماڵەیەی لەئەستۆ گرتووە. نیکبەخت لە چەند ساڵی رابردوودا بە شێوەی خۆبەخشانە پارێزەری چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردی کردووە و لە بەشێکی بەرچاو لە دۆسییەکانیشدا توانیویەتی سەرکەوتوو بێت. خەڵاتی ساخارۆف بەو کەس و گرووپانە دەدرێت کە ژیانی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە ئازادی رادەربڕین تەرخان دەکەن. ئەم خەڵاتە لە ساڵی 1988ەوە و بۆ رێزگرتن لە ئاندرێ ساخارۆف هاوڵاتییەکی رووسی، کە وەک پاڵەوانی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ لە رووسیا دەناسرێت، بەو کەسایەتی و لایەنانە دەبەخشرێت کە هەموو هەوڵی خۆیان ئەدەن بۆ خزمەت بە ئازادی. ساڵی 1988 بۆ یەکەمجارئەم خەڵاتە بە هاوبەشی بەخشرا بە نیلسۆن ماندێلا و ئانتۆلی مارچنکۆ، نووسەر و چالاکی مافی مرۆڤ کە دژ بە حکوومەتی ستالینی یەکیێتی سۆڤییەت چالاکی ئەکرد.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند 250 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت. وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەڵیت، "کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق." ئەم بڕە بەشێکە لە 700 ملیار دیناری گوژمەی سێیەمی قەرزی بەغدا بۆ حکومەتی هەرێم کە بۆ مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکرێت.
هاوڵاتی ھەردو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو کاروباری کۆمەڵایەتی یاداشتێکی ھاوبەش واژۆ دەکەن و 270 یەکەی نیشتەجێبون بەبێ بەرامبەر دەدەن بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان. ئەمڕۆ دووشەممە (11ـی کانوونی یەکەمی 2023) دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کوێستان محەممەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد و یاداشتێکی هاوبەشیان واژۆکرد. لە کۆبونەوەکەدا یاداشتێکی ھاوبەش ئیمزا کراو تیایدا بڕیاردرا لەسەر؛ دیاریکردنی رێژەی لە ٣٪ ی ئەو یەکانەی دروست دەکرێن بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت کە دەکاتە نزیکەی 270 یەکەی نیشتەجێبون. یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونەو لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، کە بەشێکیان تەواوبون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە وەزیری دارایی هەرێم لە شاری بەغدا گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری لە بانکی رەشید واژۆ کرد. وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە شاری بەغداد گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕەشیدەوە واژۆ کرد. وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لەچەند رۆژی رابردووش‌دا بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەرجەم رێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی 500 ملیار دیناری لە رێگەی بانکەکانی رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقییەوە واژۆکردووە و چاوەڕوانین لە نزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق." هاوکات لە ماوەی رابردو پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن حکومەتی بەغداوە بە شێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.
هاوڵاتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیرەکانی ناوخۆ و دارایی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە و گفوتگۆیان لە بارەی دۆسیەکانی، ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن و خاڵە سنورییەکان و یەکخستنەوەی سیاسەتی گومرگی کرد. نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە؛ ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێكهاتبون كۆبوەتەوە. ئەوەشی خستوەتەڕو، لەكۆبونەوەكەدا باسی دۆخی هەرێمی كوردستان بەشێویەكی گشتی كراوە، بەتایبەتیش لەڕوی دارایی و ئابورییەوە، سەرەڕای گفتۆگۆی ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق زیادکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دوپاتکرایەوە، بە تایبەتی کێشەی خاڵە سنورییەکان و یەکخستنەوەی سیاسەتە گومرگییەکان، هەروەها یاسای پاراستنی بەرهەم. ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (10ـی کانوونی یەکەمی 2023) شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغداد. وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەکان.
هاوڵاتی موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند سەرۆکوەزیرانی عێراق پرۆژەیەکی تایبەت بە هەموارکردنەوەی بودجەی هەیە و هەوڵ دەدات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بودجەی حاکیمە بدرێت. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا موسەنا ئەمین رایگەیاند کە چاوی بە محەممەد شیاع سودانی کەوتووە لە بەغدا و "بەڵێنی ئەوەی داوە کە پێشنیارێکی باشی ئامادەکردووە بۆ هەمواری بودجە تایبەت بە مووچە." پەرلەمانتارەکەی عێراق وتیشی، "ئێمە بودجەی حاکیمەمان هەیە کە بودجەی بەشە خۆراک و دەرمان و چەند شتێکی تری لێ خەرج دەکرێت و لە پێشنیارەکەدا هەیە هەر لەو بودجەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت." بودجەی حاکیمە گەورەترین بەشە بودجەیە لە بودجەی عێراق کە بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان خەرج دەکرێت. لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق موسەنا ئەمین وتی، "ئیرادەیەکی راستەقینە هەیە لە بەغدا لە مووچە ببرێتەو دەرەوەی ئەو ململانێە سیاسییە هەیە لەنیوان عێراق و هەولێر، ئەمە مژدەیەکی خۆشە هیوادارین سەرکەوتوو بین لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.
هاوڵاتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پەیامێکی ئاراستەی کوردانی کەرکوک و ناوچە کێشەلەرسەرەکان کرد و تێیدا داوا دەکات، بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەرکێکی "ئاکاری و هۆشیارییەکی گرنگە"، دەشڵێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک "ده‌رچه‌یه‌كی گرنگە بۆ ده‌رچوون له دۆخی چه‌قبه‌ستوو، كه ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه بەڕێوه نه‌چووه." پەیامەکەی کەنەکە لەکاتێکدایە کە بڕیارە 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوەبچێت و کەنەکە دەڵێت، "ئه‌مڕۆ ئێوە له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكهدان ، تاقیكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی شوناس و پاراستنی ئه‌و ناسنامه كوردستانیه فرهڕەنگ و هه‌مه چه‌شنه‌ی ئه‌و ناوچانه ، كه جگه له كورد گەل و پێكهاته‌ی دیكه‌ش کە لەدێر زەمانەوە لەوێ نیشتەجێن و پێكه‌وه هاوبه‌شانه ده‌ژین ، چوون بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌شداریكردن له‌و پرۆسه گرنگه‌دا، به تایبه‌ت بۆ كورد ئه‌ركێكی ئاكاری و هۆشیارییەکی گرنگە." هاوکات کەنەکە دەشڵێت، "ده‌كرێت به‌شداری به جۆش و خرۆشی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا وه‌رچه‌رخانێكی نوێ دروست بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پیلان و به‌رنامه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پهیوهندیهكانیش بێت، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو شارەی دێرینەی کوردستان، شاری پێکەوە ژیانی گەلان و پێکهاتە جیاوازەکانە." دەقی پەیامەکەی کەنەکە: په‌یامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان بۆ كوردستانیانی كهركوكوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان کوردستانیانی هه‌موو ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌ی به درێژای دەیان ساڵ رووبەڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی راگواستن و ، ئاوارەکردن و كوشتوبڕ بوونه‌ته‌وه. رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقیش بەردەوام لەهەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا ناوچەکانتاندا بووە. ئه‌مڕۆ ئێوە له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكهدان ، تاقیكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی شوناس و پاراستنی ئه‌و ناسنامه كوردستانیه فرهڕەنگ و هه‌مه چه‌شنه‌ی ئه‌و ناوچانه ، كه جگه له كورد گەل و پێكهاته‌ی دیكه‌ش کە لەدێر زەمانەوە لەوێ نیشتەجێن و پێكه‌وه هاوبه‌شانه ده‌ژین ، چوون بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌شداریكردن له‌و پرۆسه گرنگه‌دا، به تایبه‌ت بۆ كورد ئه‌ركێكی ئاكاری و هۆشیارییەکی گرنگە، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیرۆكی سته‌مكاریه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه هێشتا له سه‌ر بنه‌مای ناسیونالیستانه‌ی ئه‌ویتر كارده‌كات كه نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێت سه‌رده‌ست و ژێر ده‌ست بن ، ئه‌م جۆره له كاركردن، په‌یوه‌ندیی نێوان پێکهاتە رەسەکانی ئه‌م ناوچانه تێکدەدات و له به‌رده‌م شه‌ڕو نائارامیدا ده‌هێڵێته‌وه ، بۆیه به‌شداریكردنی ئهرێنیانهو چڕ وێنه‌ی نێو چوار چیوهكان به‌و جۆره ڕاست ده‌كاته‌وه كه كه‌س خۆی له‌وی تر به گه‌وره تر نه‌زانێت و پێی وانه‌بێت ئه‌و خاوه‌نه‌و ئه‌وانی دیكه میوانن. هه‌ڵبژاردن دور له ده‌ستوه‌ردان دوور لەهه‌وڵی ئاستەنگ کردنی ئازادی خه‌ڵك و ململانێی نادروست و لاسارانه، گیانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه قوڵتر ده‌كات و په‌یوه‌ندی گه‌لان به یه‌كه‌وه تۆكمه تر ده‌كات ، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش كه ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیش كه هه‌میشه ڕۆڵی نه‌رێنی گێڕاوه له نێوان گه‌لان و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ری به ته‌واوه‌تی کەم بكرێته‌وه‌و زه‌مینه بڕه‌خسێ كه نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان له ڕێی ده‌نگدانی ئازادانه‌وه نوێنه‌ره‌كانی خۆیان هه‌ڵبژێرن ، هه‌ردوو ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی ، وه‌ك دوو لەمپەر ڕێگرن له‌وه‌ی ئه‌و ناوچه ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن سامانه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی نه‌وت و غاز و كشت‌و كاڵ و پیشه سازی و شارستانیه‌ت ئاشتی و ئارامیی و پێشكه‌وتن به خۆیانه‌وه ببینن. دەستوەردانە ناوخۆیی و ئیقلیمییەکان وەک ئێران و تورکیا‌و ئەوانی دیکە، هەمیشە هۆکاری لێکترازان و بێ متمانەیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و دەوروبەریی بووە. بەتایبەتیش دەوڵەتی تورکیا کە بووە بە کاراکتەرێکی سەرەکیی دەستوەردان لە دۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان. ئه‌مڕۆ له هه‌ر كات زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌تی نێوخۆیی له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ده‌بێته هۆکارێکی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و برینانه‌ی ڕابردوو كراونه‌ته جه‌سته‌ی په‌یوه‌ندیی دیرۆكیهی نێوان مرۆڤه‌كان، ساڕ‌ێژ بكرێت و ئیدی به هیچ هۆیه‌ك بیر له په‌راوێزخستن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر نه‌كرێته‌وه. ئه‌وه‌ش کاتێک ده‌بێت كه به‌شداریی ئه‌رێنیانه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك ده‌رفه‌تێك بقۆزرێته‌وه بۆ نیشاندانی خواستی گوازتنه‌وه له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكی باشتر ، بێگومان ئه‌م كاره پێویستی به‌وه‌یه لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كان و ئه‌و حزبانه‌ی له كێبڕكێدان بۆ به ده‌ستهێنانی كورسی، بیریان نه‌چێت ئه‌ركی هه‌ره گرنگی ئه‌وان لێبورده‌یی و دوركه‌وتنه‌وه له بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و لە فه‌رمانی دهرهكییە. به‌و شێوه‌یه‌ی كه هیوا به خه‌ڵك ببه‌خشن نه‌ك شكۆی خه‌ڵك له ڕێگه‌ی ئه‌م به‌رو ئه‌و بهركردنیانهوه بشكێنن. هەر لەسەرەتای درووستبوونی دەولەتی عێراقەوە و لە سەردەمی هەموو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکەانی هه‌میشه هه‌وڵدراوه بریین و درز‌و كه‌لێن بخرێته نێوان نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه. هه‌ندێك ڕوداو كه ڕویانداوه چاره‌سه‌ركردنیان زۆر ئاسان بووه، به‌ڵام له رێگه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاویان له سامان و نه‌وتی ئه‌م ناوچه‌یه بڕیوه كێشه‌كان گه‌وره كراونه‌ته‌وه‌و كراون به گرێكوێرهو وێنای ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌ك نیشاندراوه كه وه‌ك به‌رمیله بارودهو ده‌ست بۆ بردنی ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش گۆبهنیگهورهی به دوادادێت. نه‌یارانی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان هیچ كات نهیانهێشتتوه كه‌ركوكیه‌كان بپه‌رژێنه سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ده‌كرێت به‌شداری به جۆش و خرۆشی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا وه‌رچه‌رخانێكی نوێ دروست بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پیلان و به‌رنامه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پهیوهندیهكانیش بێت، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو شارەی دێرینەی کوردستان، شاری پێکەوە ژیانی گەلان و پێکهاتە جیاوازەکانە. لەبەرئەوە ئێمه وه‌ك كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان جگه له‌وه‌ی ڕووی قسه‌مان له هه‌موو پێكهاتهكانە بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی بیر له ئایندهی خۆیان بكه‌نه‌وه، ڕووی قسه‌ی سه‌ره‌كیمان له كورده، كورد وه‌ك گه‌لێكی سته‌ملێكراوی قوربانیی ،پێویستە بە هەموو توانایەوە به‌شداری هه‌ڵبژاردن بێت و به به‌شداریکردن و دەنگدان سزای ئه‌وانه‌ش بدات كه سیاسه‌تی په‌رتكردنی گه‌ل به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ، هه‌ڵبه‌ت په‌رتكردن جۆرێكه له هه‌نگاوی بانگكردنی ئه‌وانی تر بۆ زاڵبوون به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆتدا ، ئه‌وه‌ش ده‌چێته خانه‌ی لادان و ترازان له ڕیزی نه‌ته‌وه‌یی و پێكه‌وه‌یی. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان وێڕای بانگه‌واز له به‌شداری ئازایانه‌و خاوه‌ندارانه له هه‌ڵبژاردن، پرۆسه‌كه‌ش به ده‌رچه‌یه‌كی گرنگ ده‌بینێ بۆ ده‌رچوون له دۆخی چه‌قبه‌ستوو، كه ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كه‌ركوك به‌ڕێوه نه‌چووه‌و له ئاكامی گۆڕانكاریه‌كانی دوای 16ی 10ی 2017ش نادادی و پیلانی ناوخۆیی و دەرەکی جۆراوجۆر به ئامانجی شێواندنی په‌یوه‌ندی پێکهاتەکان و سه‌ندنه‌وه‌ی پۆست به پله‌ی یه‌كه‌م له گه‌لی كورد. وای كردووه له هه‌ندێ باردا مرۆڤ هه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەقڵیەتی شۆڤێنیانه بكات ، كه ئه‌مه‌ش به‌لای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستانه‌وه " كه‌نه‌كه " تاوانێكی مه‌زنه. لەکۆتاییدا هیوادارین هەڵبژاردن لە کەشێکی ئازاد و ئارام، دیموکرات و شەفافدا بەڕێوە بچێت و لە ئاکامیشدا قۆناغێکی نوێی پێکەوەژیانی ئەرێنی بۆ هەموو خەڵکی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان لەگەڵ خۆی بێنێت. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - ك ن ك 2023.12.11 برۆکسل
هاوڵاتی یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مووچە لە هەرێمەوە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی چیتر "هاتنی مووچە نەبێتە سەردێڕی هەواڵەکان." یوسف کیلابی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی ئاراستەی فەرمانبەرانی هەرێم بە زمانی کوردی کردووە و دەڵێت، "پەیمان دەدەین کە پارێزەی مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێم دەبین، ئێمە دەمانەوێت بە پشتیوانی خوای گەورە و پاشان ئێوەی ئازیز مووچەکانتان ببەستینەوە بە حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی چیتر هاتنی مووچە نەبێتە سەردێڕی هەواڵەکان لە هەرێم، نەک ئەوەی ئەوانەی دەیانەوێت پارە بە قەرز پەیدا بکەن بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم و ئێوەی مووچەخۆریش حەق و مافتان بفەوتێت." ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەڵێنی خۆی دووپات کردەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم کە بەردەوام دەبن لە پرۆسەی گواستنەوەی مووچە بۆ سەر حکومەتی فیدڕاڵی.
هاوڵاتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە راگەیاندراوێکدا داوای لە چەکدارانی حەماس کرد خۆیان بەدەستەوە بدەن چونکە دۆخەکە کۆتایی هاتووە و چەندەها چەکدار چەکیان داناوە. ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2023، بنیامین ناتانیاهۆ لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەیەها چەکداری حەماس "چەک دادەنێن و خۆیان رادەستی سوپای ئیسرائیل دەکەن." سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتیشی کە "جەنگ لە ترۆپکدایە" و شکستی تەواوەتی حەماس کاتی زیاتر دەوێت بەڵام ئەمەی ئیستا روودەدات "سەرەتایی کۆتایهاتنی حەماسە." بنیامین ناتانیاهۆ پەیامێکی ئاراستەی چەکدارانی حەماس کرد و وتی، "کۆتاییهاتووە، خۆتان بە کوشت مەیەن بۆ [یەحیا] سینوار. هەرئێستا خۆتان بەدەستەوە بدەن." یەحیا سینوار بەرپرسی سەربازی حەماسە و لە ریزبەندی داواکراوەکانی ئیسرائیل‌دا ژمارەیە یەکە. سوپای ئیسرائیل هەوڵی چڕ دەدات کە شوێنی یەحیا سینوار بدۆزێتەوە و دەستگیری بکات، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیووە ئەو کارە بکات. بەپێی هەندێک هەواڵی میدیا جیهانییەکان کە لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە وەریانگرتووە، تا ئێستا نزیکەی پێنج بۆ حەوت هەزار چەکداری حەماس کوژراون بەڵام حەماس و ئیسرائیل هیچ کامیان ئەو ژمارەیەیان پشتڕاستەنەکردووەتەوە. بزوتنەوەی حەماس تا ئێستا شکستی رانەگەیاندووە و رۆژانە چالاکییەکانی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت گورزی "کوشندە"یان بە ئیسرائیل گەیاندووە، بەڵام بەپێی دۆخی جەنگ بێت ئیسرائیل دەستی بەسەر چەند ناوچەیەکی فراوانی غەززەدا گرتووە و فەرماندەیەکی پێشووی ئیسرائیل کە بۆ بی بی سی قسەی کردووە رایگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل نزیکە لە "کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی" غەززە. لەبارەی زیانە مرۆییەکانی سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ سوپای وڵاتەکە رایگەیاند کە لەکاتی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی بۆ سەر غەززە لە 27ی تشرینی یەکەم، 101 سەربازیان کوژراوە و لەسەرەتای جەنگیشەوە بەشێوەیەکی گشتی ژمارەی سەربازە کوژراوەکان 430 سەربازە.
هاوڵاتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ - HEDEP) ناوەکەی گۆڕی بۆ پارتی (دەم - DEM) بەهۆی ئەوەی کە دادگای باڵای تورکیا رەزامەندی لەسەر ناوی هەدەپ نەداوە. ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2023، ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی پارتی هەدەپ رایگەیاند دادگای باڵای تورکیا بە نوسراوی فەرمی پێیراگەیاندوون کە پێویستە ناوی هەدەپ (HEDEP) بگۆڕن بەهۆی ئەوەی نزیکە لە ناوی پارتی (HADEP). ئایشەگول دۆغان وتیشی، رۆژی سێی ئەم مانگە بە بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتەکە کورتکراوەی ناوی پارتی هەدەپ گۆڕدرا بۆ دەم و لەمەودوا ئەو ناوە بەکاردەهێنرێت بۆ پارتەکە. ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی 23ی مانگی رابردوو دااگای باڵای تورکیا داوای کرد ناوی هەدەپ بگۆردرێت، هەرچەندە باسیشی لەوە کرد کە هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام نزیکە لە ناوی پارتی HADEP کە پارتێکی سیاسی باکوری کوردستان بوو لە ساڵی 1994 داخرا.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کۆبونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێکرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی سیاسەتی گومرگ و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنورییەکان. وەزارەتی دارایی دەڵێت ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2023، کۆبونەوەکە لە شاری بەغدا دەستپێکرد کە تێیدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ئامادەن، شاندی باڵای حکومەتی عێراقیش بە سەرۆکایەتی محەممەد تەمیمی، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان بەشدارن. هاوکات ژمارەیەک وەزیری و بەرپرسی تری دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لە دانیشتنەکەدا بەشدارن کە بەپێی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم مەبەست لێی گفتوگۆکردنە لەسەر "پرسی سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوریەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی لەسەر ئەو پرسانە لە نێوان هەردولاد" هەن.
هاوڵاتی بڕیارە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی گشتیدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەک بدات بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی بەپەلە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری چەند دیپلۆماتکارێکەوە رایگەیاندووە کە ئەگەری زۆرە سبەی سێشەممە کۆبونەوەی گشتی 193 ئەندامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت لەسەر پرۆژەیاسایەک بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی بەپەلە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل. ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە رۆژی هەیینی رابردوو ئەمریکا وەک تاکە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیتۆی لەسەر پرۆژەیاسایەکدا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست کە دەنگی زۆرینەی بەدەستهێنابوو. بەهۆی ئەو ڤیتۆیەوە ئەمریکا رووبەرووی رەخنەیەکی بەرفراوان بووەتەوە لەلایەن چەندین وڵات و رێکخراوی مرۆیی و مەدەنییەوە. زیاتر لە دوو مانگە جەنگ بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانی فەڵەستین، بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، نزیک دەبێتەوە لە 18 هەزار کەس.
هاوڵاتی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیاسەتی گومرگ و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنورییەکان. حکومەتی هەرێم کوردستان بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بە بەشداری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا. وەک لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم هاتووە، مەبەست لە سەردانی شاندەکە گفتوگۆکردنە "لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوریەکان."
هاوڵاتی بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە. پەرلەمانی عیڕاق کارنامەی کۆبونەوەیەکی نائاسایی خۆی بڵاوکردووەتەوە بۆ رۆژی چوارشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2023 کە تایبەتە بە کۆبوونەوە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق. دادگای فیدڕاڵی مانگێک لەمەوبەر بڕیاریدا بە کۆتایهێنان بە ئەندامێتی محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەسەر داوایەکی لەیس دلێمی و بەمەش لە سەرۆکی پەرلەمان دوورخرایەوە.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناریان واژۆ کردووە و چاوەڕێ دەکەن لە "داهاتوویەکی نزیکدا" ئەو بڕە پارەیە بچێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت. وەزارەتی دارایی لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمڕۆ 10 کانونی یەکەمی 2023، گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناریان وەک قەرز لەرێگای بانکی رافیدەینەوە واژۆ کردووە. وەزارەتی دارایی دەشڵێت، "چاوەڕوانین لە داهاتویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق." ئەو 250 ملیار دینارە بەشێکە لە 700 ملیار دینارە قەرزەکەی بەغدا کە بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت و دواین گوژمەی 700 ملیارییە کە بەپێی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی عێراق دەنێردرێت. بەهۆی دواکەوتنی ناردنی ئەو بڕە پارەیەوە هێشتا مووجەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلولییان وەرنەگرتووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە سەرپەرشتی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، بڕیاردرا بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت. بەپێی وتەی سەرچاوەیەک کە لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم قسەی بۆ هاوڵاتی کردووە، تا ئێستا هیچ ئامادەکارییەک بۆ راگەیاندنی لیستی مووچە نەکراوە.