عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، ڕایدەگەیەنێت چەند سەرۆک بارزانی بەهێزبێت و چەند پارتی بەهێزبێت، کوردو کوردستانیش ئەوەندە لە عێراق بەهێز دەبێت. ئەمڕۆ چوارشەممە لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانى بەشێوەیەکى فەرمى بانگەشەی هەڵبژرادن دەستپێکردو لەوتارێکدا عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان وتى: ئێمە ئەوەندەباسى خۆمان ناکەین هەموو خەڵک پارتى و بارزانى باش دەناسن. هەروەها وتیشى: لەڕوى دیبلۆماسى و نێودەوڵەتى و هەرێمایەتى سەیربکەن پێگەى جەنابى سەرۆک بارزانى و پێگەى کاک نێچیرڤان سەرۆکى هەرێم و کاک مەسرور وەک سەرۆکى حکومەت  وە پێگەى پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و هەرێمایەتى بەراوردى بکەن لەگەڵ پێکهاتەکانى دیکەى عێراق چۆنە. لەبەشێکى دیکەى وتارەکەیدا دەشڵێت: پێداگریەکانى پارتى لەسەر ماف و داخوازیەکانى کورد و ئەوشەڕە  یاسایی و دەستوریەى کە لەبەغدا کراوە، بێگومان و بەتەئکید جەنابى سەرۆک بارزانى و پارتى دیموکراتى کوردستان کردویەتى و دەیکات. 

ئیدارەی خۆسەر چوار ئەنجامی بەرایی ئەو كۆبونەوەیە ئاشکرا دەكات کە شاندی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ حکومەتی سوریا لە دیمەشق ئەنجامیاندا، لە کۆبونەوانەكاندا باسیان لە پرسە سیاسی و ئەمنی و مرۆییەکان کراوە کە ئامانجیان سەقامگیری و بونیادنانی ئاشتی بووە لە وڵات. بەگوێرەی راگەیێندراوی پەیوەندییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لە کۆبوونەوەکەدا ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادە بووە. راگەیێندراوەکە دەڵێت، گفتوگۆکان تیشکیان خستووەتە سەر "هەنگاوی کرداری بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئادار." یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکان راگەیاندنی ئاگربەستێکی "دەستبەجێ و سەرتاسەری"یە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و حەلەب، بە ئامانجی ئەوەی "هەموو سووریاییەکان لە وڵاتێکی ئارامدا بژین. هەروەها گفتوگۆ لەسەر بنەمای "یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ" کراوە. بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەم رێککەوتنە زارەکییە دەتوانێ ببێتەهۆی دروستبوونی "سوپایەکی رێکخراو و کارا کە خزمەت بە پاراستنی هەموو سوورییەکان بکات." خاڵێکی دیکەی گرنگی گفتوگۆکان ئەوە بووە کە "دەستووری سووریا هەموار دەکرێتەوە." راگەیێندراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، "دەستووری وڵات دەبێت نوێنەرایەتیی هەموو دانیشتووانەکەی بکات و هەموو تاکێک بپارێزێت." گفتوگۆکان هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکان و رێگەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریان لەخۆگرتووە، کە وەک "پرسێکی سەرەکی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری و ئاشتیی بەردەوام لە سووریا" وەسف کراون. لە کۆتاییدا، راگەیێندراوەکە سوپاسی فەرەنسا و فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)ی کردووە بۆ "پشتیوانییە بنەڕەتییەکەیان لەم دیالۆگەدا." شەوی دووشەممە 06ـی ئۆکتۆبەری 2025، هێزەکانی ئاسایشی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا رێگە سەرەکییەکانی هەردوو گەڕەکی کوردنیشینی حەلەب (ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود)یان بە بەرزکردنەوەی خۆڵ بەربەست کرد و داخست. دوای داخستنی رێگەکانی ئەو دوو گەڕەکە، کوردانی ناوچەکە رژانە سەر شەقامەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا سەرەتا بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خەڵکیان دا، بەڵام دواتر ئاڵۆزییەکان فراوان بوون و بە تەقە خەڵکیان ناچار کرد بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. هێزە چەکدارەکانی نێو ئەو دوو گەڕەکەی حەلەب کە پتر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن، وەڵامی هێرشەکانی هێزەکانی سووریایان دایەوە و دوای ماوەیەک پێکدادان و بەکارهێنانی چەک، ئاگربەستیان راگەیاند. دوای ئاڵۆزی و شەڕەکانی شەوی رابردوو لە گەڕە کوردنشینەکانی حەلەب، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەک لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی شارەکە رایگەیاند، شەوی رابردوودا 50 کەس بریندار بوون و هاونیشتمانییەکی سڤیلیش گیانی لەدەستداوە. بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە گەیشتنە دیمەشق. مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا گوتی، لە دیمەشق لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەتەوە و بڕیار لەسەر ئاگربەستێکی سەرتاسەری دراوە. وەزیری بەرگریی سووریا ئاماژەی بەوەدا، راگرتنی شەڕ هەموو پێگە سەربازییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی  ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکى، بزووتنەوەی حەماس داوا دەکات تەرمی سەرکردە کوژراوەکانی وەک یەحیا و محەمەد سنوار لەنێو ئەو کەسانەدا بن کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بڕیارى ئازادکردنیان دەدرێت لەچوارچێوەى ئاگربەستى چەند ڕۆژى داهاتوودا. یەحیا سینوار سەرۆکی  پێشوی بزوتنەوەى حەماس بو و کە وەکو پلانداڕێژەری هێرشەکانی سەر  ئیسرائیل دادەنراو لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2024 لەئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئیسرائیل لەشاری ڕەفعەی باشوری غەززە کوژرا. ڕۆژنامە ئەمریکیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەرامبەر ئازادکردنى ئەو 48 بارمتە زیندوو مردوانەى کە لەلایەن لە حەماسەوە لەغەززە ئازاد دەکرێن، ئیسرائیلیش بڕیاریداوە سەدان زیندانى و سزادراوی فەلەستینى ئازاد دەکات دەکات لەچوارچێوەى ڕێککەوتنى ئاگربەستى نێوانیان. بەپێى ڕاپۆرتەکەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکى حکومەتى ئیسرائیل پێشتر ئەو داواکارییەى حەماسى ڕەتکردوەتەوەو ئامادە نەبووە تەرمى ئەو دوو سەرکردەیەى حەماس ئازاد بکات. پلانی ئاشتی غەززە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە، حەماس ٤٨ بارمتەی دیکە ئازاد دەکات - کە پێدەچێت نزیکەی ٢٠ کەسیان لە ژیاندا بن - لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا، لە بەرامبەردا ٢٥٠ زیندانی فەلەستینی تەمەن درێژخایەن؛ لە دوای کۆمەڵکوژییەکەی ٧ی ئۆکتۆبەرەوە کە شەڕی غەززەی لێکەوتەوە، هەزار و ٧٠٠ غەززی دەستبەسەرکراون؛ و پاشماوەی 15 کوژراوی غەززی لە بەرامبەر هەر بارمتەیەکی کوژراودا. سەرەتاى مانگى یەکى ئەمساڵیش حەماس داواى ئازادکردنى تەرمى سنوارى کردبوو، بەڵام حکومەتى ئیسرائیل ئەوکات ئەوەى دووپاتکردەوە کە لەئێستادا هیچ نیازێکی نییە تەرمی سەرکردە کوژراوەکەی حەماس ڕادەستی ئەو گروپە بکاتەوە. رۆژی دووشەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2025، میدیای فەرمیی میسر بڵاویکردەوە، شاندی دانوستاندکاری حەماس و ئیسرائیل دەستیان بە گفتوگۆکانیان لەبارەی وردەکارییەکانی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست کرد.    میدیای فەرمی میسر ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندەکان "گفتوگۆی مەرجە بنەڕەتییەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە و زیندانیان دەکەن" کە یەکانگیربێت لەگەڵ پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا بۆ راگرتنی جەنگ لە غەززە.  یەکشەممە، 18ـی ئایاری 2025، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، محەممەد سینوار، فەرماندەی لیوای خان یونس، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەورووپی لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس، کوژراوە.

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە دەستپێکی شەڕ تاوەکوو ئەمساڵ نزیکەی پێنج هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردووە. ڤلادیمێر پوتن لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی سەربازی ڕووسیا ڕایگەیاند، کیێڤ هەوڵدەدات هێرشەکانی لە قوڵایی خاکی ڕووسیا ئەنجام بدات، بەڵام ئەمە هیچ یارمەتیەکی نادات بۆ گۆڕینی دۆخەکە. ئاماژەی بەوەشدا، لە شوباتی 2022ەوە تاوەکوو ئەمساڵ نزیکەی پێنج هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە خاکی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردووە. سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی کردەوە، کە کۆمەڵگەی پیشەسازی سەربازی ڕووسیا بە تەواوی پێداویستییەکانی هێزە چەکدارەکان دابین دەکات و بە خێرایی چەکی مۆدێرن پەرەپێدەدات. پوتن گوتیشی: "کارگەکانی کۆمەڵگەی پیشەسازی سەربازی، پێداویستییەکانی هێزە چەکدارەکان بۆ چەکی سووک، مووشەک، تەقەمەنی، چەک و ئامێری سەربازی دابین دەکەن، هاوکات پەرەپێدان و گەیاندنی چەکی مۆدێرن بۆ سەربازەکان بە خێرایییەکی زیاتر بەردەوامە." لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، ڤالێری جیراسیمۆڤ، ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییە چڕەکان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئۆکرانیا بەگوێرەی پلانی ئەرکانی گشتیی بەردەوامە، دەشڵێت: بە ئامانجگرتنی ئەو دامەزراوانەی ئۆکرانیا کە سیستەمی مووشەکی دوور مەودا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرهەمدەهێنن لەپێشینەی کارەکانیانە. لە شوباتی 2022، ڕووسیا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئۆکرانیا و تاوەکوو ئێستاش شەڕ بەردەوامە و دەیان هەزار کەس کوژراون و بریندار بوون، هەروەها ملیۆنان کەس ئاوارەی دەرەوە و ناوەوەی وڵات بوون، دوو گەڕی دانوستانیشان لە ترکیا کردووە و زیاتر لە دوو هەزار دیلیان گۆڕیوەتەوە.

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ئابووری دەڵێت، حکومەت دەتوانێت بە تەواوی گەرەنتی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2026 بکات، ئەوانەشی پێچەوانەی ئەم قسەیە دەکەن دەیانەوێت "سەرلێشێوان" دروست بکەن. مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ئابووری بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵەوە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2026 دەستیپێکردووە و هەر کات تەواوبکرێت ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، ئومێدیش دەخوازن دوای هەڵبژاردن یاسای بودجە پەسەند بکرێت.   29ی ئەیلوولی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران بەگوێرەی یاسا و خشتەی کاتی دیاریکراو خەرج دەکرێت، پارەی بەردەستیش بەشێوەیەک بەڕێوەدەبرێت کە گەرەنتی خەرجکردنی بەردەوامی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بکات. ئاماژەی بەوەشکرد، خەرجییەکانی حکومەت 50%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی و 85%ی کۆی چالاکی ئابووری لە وڵاتدا پێکدەهێنێت، بۆیە دواخستنی پەسەندکردنی بودجە کاریگەری لەسەر دۆخی وەبەرهێنان و بازاڕیش دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ ساڵی 2026  بە تەواوی گەرەنتی کراوە،  ئەوانەشی پێچەوانەی ئەم قسەیە دەکەن دەیانەوێت "سەرلێشێوان دروست بکەن".

ساڵح موسلیم ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا باسی شەڕی گەڕەکە کوردییەکان و هێزەکانی دیمەشق دەکات، جەختى کردەوە کە هەندێک لایەن لە تورکیا دەیانەوێت گرژى و ئاڵۆزی لەسوریا دروست ببێت. ناوبراو لەبەشێکى قسەکانیدا دەڵێت: پرسى حەلەب و ئاڵۆزیەکانى ئەشرەفیەو شێخ مەقسود نوێ نییەو ڕیشەیەکى کۆن و قوڵى هەیە،  پاش ڕێککەوتنەکەى یەکى نیسان هەسەدە لەو دوو گەڕەکە چوەتە دەرەوەى شارەکە. هەروەها باس لەوەش دەکات مانگێک زیاترە فشارەکانى دیمەشق بۆ سەر  شێخ مەقسودو ئەشرەفییە چڕبۆتەوە،  هێزەکانى هەسەدە ٥٠ کیلۆمەتر لە حەلەب دوورترن پەیوەندى بە پرسى شێخ مەقسود و ئەشرەفییەوە نییەو ئاسایشى و هێزى ناوخۆ هەبووە لەو دوو گەڕەکە، بەگوێرەى ڕێککەوتنى یەکى نیسان ئاسایش گەرەکەکانى شێخ مەقسودو ئەشرەفییە دەپارێزن. ساڵح موسلیم ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو هێزانەى کە گرێدراون بەتورکیاوە باڵادەستن و نایانەوێت رێککەوتنى ١٠ى ئازار جێبەجێبکرێت، گروپە چەکدارەکان خوازیاربوون لەڕێگەى دروستکردنى گرژیی و ئاڵۆزییەوە هەوڵەکانى تۆم باراک تێکبدەن، تائێستاش ئەو هێزانە لەجێگەى خۆیان ماونەتەوەو نەکشاونەتەوە. ئەو جەختى کردەوە کە هیچ پرۆژەیەکمان نییە بۆ دروستکردنى هەرێمێکى جیا لەڕۆژئاواى کوردستان، ئەحمەد شەرع ناچارە سوریاى لامەرکەزى قبوڵ بکات سەبارەت بە ژمارەى شەهیدان و بریندارانى شەڕەکەى دوێنێ شەو دەڵێت: لەئاڵۆزییەکانى شەوى ڕابردووى ئەو دووگەرەکەى حەڵەب دوو کەس شەهید بوون و نزیکەى ٦٠ کەسیش بریندرابوون،   ئەندامەکەی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی (پەیەدە)  وتیشى: گفتوگۆى دیمەشق و شاندى ئیدارەى خۆسەرى بەباشى بەڕێوەچووە، ئەمریکاو هاوپەیمانان چاودێرى ڕێککەوتنەکە دەکەن، خۆسەر پابەندى رێککەوتنى ١٠ى ئازاربوە، بەڵام لایەنى بەرانبەر نایەوێت جێبەجێبکرێت.

میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە ئەو شاندەى ڕۆژئاواى کوردستان (ئیدارەى خۆسەرى) لەگەڵ ئەحمەد شەرع و حکومەتى سوریا کۆبنەوەتەوە هیچ ڕێککەوتنێکى نوسراویان واژۆ نەکردوەو تەنها بەزارەکى پێشنیارێک بۆ یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە شێوەی زارەکی پێشکەش کراوە. بەیانیی سێشەممە، شاندێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە گەیشتنە دیمەشق،  شاندەکە، بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدییە و هەریەکە لە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و رۆژهەڵات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) یاوەریان کردو لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبونەوە. ئەندامێکى شاندی دانوستانکاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمیدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستانى ڕاگەیاندووە،  تاوتوێکردنی چوار بڕگەی سەرەکی لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی کاتى کراوە. بەوتەى ئەو ئەندامە، هیچ کاغەزێکی فەرمی لە کاتی کۆبوونەوەکەدا واژۆ نەکراوە، تەنها پێشنیارێک بۆ یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە شێوەی زارەکی پێشکەش کراوە. هەروەها ئەوەش باسدەکات ئامانجی یەکگرتنەوەکە بریتییە لە دامەزراندنی سوپایەکی ڕێکخراو و کاریگەر کە هەموو سوورییەکان بپارێزێت. ئەندامەکەى شاندی دانوستانکاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەوەش دەڵێت کە  ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و دەستبەجێ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حەلەب کراوە، دەستور لە سوریا هەموار دەکرێتەوە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکرێت. لەلایەکى دیکەوەـ مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا دەڵێت، لە دیمەشق لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەتەوە و بڕیار لەسەر ئاگربەستێکی سەرتاسەری دراوە.    وەزیری بەرگریی سووریا ئاماژە بەوە دەدات، راگرتنی شەڕ هەموو پێگە سەربازییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەگرێتەوە.    شەوی دووشەممە 06ـی ئۆکتۆبەری 2025، هێزەکانی ئاسایشی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، رێگە سەرەکییەکانی هەردوو گەڕەکی کوردنیشینی حەلەب (ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود)یان بە بەرزکردنەوەی خۆڵ بەربەست کرد و داخست.   دوای داخستنی رێگەکانی ئەو دوو گەڕەکە، کوردانی ناوچەکە رژانە شەقامەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع سەرەتا بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خەڵکیاندا، بەڵام دواتر ئاڵۆزییەکان فراوان بوون و بە تەقە خەڵکیان ناچار کرد بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

پۆڵاد شێخ جەنگی، برای لاهوور شێخ جەنگی، کە لە زیندانی کانی گۆمەی سلێمانی دەستبەسەرە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بنەماڵەی لاهوور شێخ جەنگییەوە  ئاشکرا کراون، تەندروستیی پۆڵاد شێخ جەنگی ناجێگیرە، تووشی هەوکردنێکی زۆر و تەنگەنەفەسی بووە و بە زەحمەت هەناسەی داوە. دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ناوبراو گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندان.  هاوکات، خانەوادەی ناوبراو ئاشکرایان کردووە کە لە سەردانێکیاندا بۆ زیندانی کانی گۆمە، بۆیان دەرکەوتووە کە ژوورەکەی لاهوور شێخ جەنگی گۆڕدراوە و بۆ ژوورێکی بچووکتر گواستراوەتەوە کە "وەک پێویست نییە". سەرەڕای ئەمەش، لە ژوورە نوێیەکەیدا کتێب و تەلەفزیۆنی بۆ دابینکراوە و هەواگۆڕکێی هەیە. بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی،  دەڵێت لەسەر داواکاریی خۆی، داوایان کردووە ڕێگە بە لاهوور شێخ جەنگی بدرێت ڕۆژانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بچێتە دەرەوە و بەر تیشکی خۆر بکەوێت، ئەمەش بۆ پاراستنی تەندروستیی. بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی ئەو داواکارییەیان نەدراوەتەوە. شەوی 22ی ئابی ئەمساڵ، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریی خوێناویدا، هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و سەدان کەسی دیکەیان  دەستگیرکرد.

کۆبوونەوەی وەزیرە کوردەکان لەگەڵ سوودانی کۆتاییهات و سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت نیشانداوە. سەرچاوەیەکى ئاگادار لەبەغداوە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی فوئاد حوسێن و بەنگین ڕێکانی و خالید شوانی  لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و سوودانی بڕیاریدا مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا تا ئەوکاتەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی دەکرێت. بەپێی زانیارییەکان، محەمەد شیاع سودانی لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاندووە: "راستە گرفت لە میکانیزمی داهاتی نانەوتیدا هەیە، بەڵام ئەم گرفتانە نابنە بەربەست لەبەردەم ناردنی موچە." هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردووەتەوە کە "لە زوترین کاتدا" بڕیاری خەرجکردنی موچەی هەرێمی کوردستان دەدرێت، و پێشبینی دەکرێت بڕیارەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بێت. بەپێی زانیارییەکان  محەممەد شیاع سوودانی ڕایگەیاندووە، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە هەوڵدەدەن مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرین، بەڵام لەوە دەچێت میکانیزمەکانی ناردنی مووچە بکەوێتە سبەی چوارشەممە و وەزارەتی دارایی ڕابسپێرن بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئەو کاتەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی دەگەنە ڕێککەوتن. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی حکوومەتی فیدراڵی ئاگادار کردووەتەوە، ئەو ڕاوێژکارییەی لە ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە چووە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، پشتی پێ نەبەسترێت تا ئەوکاتەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی دەکرێت. بڕیاربوو ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار لەسەر مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوول و مانگەکانی دیکەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێت، بەڵام ئەو پرسە لە کۆبوونەوەکە باس نەکرا، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، ئەو سێ وەزیرە کوردە بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆران خەرج دەکەن تا ئەوکاتەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی دەکرێت و مووچەکانی مانگەکانی دیکەش خەرج دەکرێن.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بەدەستگیرکردنى لاهور شێخ جەنگى وتى: ئەو خۆى وتى من ملیشیام هەیە، ئەو بەڵگانەى هەبوون لەسەرى وەک چەک و درۆن و هارد بەڵگەى زۆرن لەسەرى.   بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی تایبەتدا لە دیداری مێری، تیشکی خستە سەر دۆخی ناوخۆی حزبەکەی و رایگەیاند، یەکێتی یەکگرتووە و لە پێگەیەکی بەهێزدایە. سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی پێشووی یەکێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: "بەڵگەی زۆر لەسەر کاک لاهور هەیە،" ئەمەش ئاماژەیەکی روون بوو بۆ ئەو رووداوانەی کە بوونە هۆی گۆڕانکاری لەناو سەرکردایەتیی یەکێتیدا. تاڵەبانی تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی و گوتی: "هەر کاتێک لەگەڵ پارتی پێکەوە کارمان کردبێت، سەرکەوتوو بووین. ئێمە لە حکومەت هاوبەشیمان دەوێت و پێویستە هاوبەشی راستەقینەی یەکدی بین." بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە سلێمانی شارێکی ئارامە بۆ دەنگە جیاوازەکان و گوتی: "هەموو چالاکوانە سیاسییەکان لە سلێمانی هەست بە پارێزراوی دەکەن."  

لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لە پەرلەماندا هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری  قسەیکرد و وتی: کاتی پەڕینەوە بۆ قۆناغی یاسایی و سیاسی هاتووە. پێویستە یاسای دیموکراتیک دابڕژێرێتەوە و بە دڵنیاییەوە دەبێت کۆمیسیۆن گوێ لە بەڕێز ئۆجالان بگرێت. هەروەها  ڕایگەیاند پێشبینی دەکەن بڕیارەکە سەبارەت بە دەمیرتاش ئەمڕۆ یان سبەی جێبەجێ بکرێت. هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لە پەرلەماندا قسەیکرد، چالاکوانانی ژنی ڕێپێوانەکەی تەژەئا بەشداری کۆبوونەوەکەبوون و لە هۆڵی کۆبوونەوەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان گوتەوە. دوای کۆبوونەوەکە، حاتمئۆغولاری وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە. لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاتیمۆغولار وتی، "ئەمڕۆ یان سبەی پێشبینی دەکەین بڕیارەکانی ECHR جێبەجێ بکرێن و ویژدانی خەڵک ئاسوودە بێت. هیوادارین لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هاوڕێکانمان ئازاد بکرێن". تولای حاتەم ئۆغوللاری پاش سڵاوکردن لە بەشداربووانی ژنی ڕێپێوانی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دکەین"، سەرنجی خستەسەر ئێستایی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و بە تایبەت ڕاوەستەی لەسەر کارەکانی کۆمیسیۆن کرد. تولای حاتەم ئۆغۆلاری گوتی: "لە کۆی ١٣ کۆبوونەوەی کۆمیسیۆندا هەموو کەسانەی قسەیانکرد جەختییان لەسەر بابەتی هاوڵاتیبوونی یەکسان و مافە دیموکراتیکییەکان کردەوە و داوای هەنگاونانی یاساییان کرد. داخۆ دەوڵەت و دەسەڵاتداری بۆ ئەو پرسە بەنیازە کەی هەنگاو بنێت؟ پەیوەست بەم پرۆسەیەوە چارەنووسسازترین هەنگاوە. نابێت ئەو هەنگاوانەی بەڕێز ئۆجالان و ڕێکخستنەکەیمان بیربچێت کە بۆ پەرەدان بە پرۆسەکە هەڵیانگرت. دوابەداوی دامەزراندنی کۆمیسیۆن ئیدی کاتی ئەوەیە بپەڕینەوە بۆ قۆناغی یاسایی و سیاسی. لە پێناو ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیکییدا دەبێت یاسای دیموکراتیکی بنووسرێتەوە. دەبێت بەبێ درەنگ کەوتن کۆمیسیۆن گوێ لە بەڕێز ئۆجالان بگرێت." تولای حاتەم ئۆغوللاری جەختی لەوەکردەوە کلیلی سەرەکی چارەسەری بە گوێگرتن لە ڕێبەر ئاپۆ دەبێت کە بەردەنگ و کارەکتەری سەرەکی پرۆسەیەکە، گوتی: "بۆیە بۆ دڵنیابوونەوەی کۆمەڵگە لە پرۆسەکە پێویستە دەسەڵاتداری ئەو هەنگاوە بنێت. بێگومان بە گوێگرتنی کۆمیسیۆن لە بەڕێز ئۆجالان، پرۆسەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە." هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی بەبیری هێنایەوە کە دوای دوو ڕۆژی دیکە ٢٧ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا تێپەڕ دەبێت و وتی: "بانگەوازی ٢٧ی شوبات بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم هەنگاوێکی بەهێزە. بەڕێز ئۆجالان ماوەی ٢٧ ساڵە بە بەردەوامی لە دژی ئەو کەسانەی گەلان لە دژی یەکتر بەکار دێنن بە پیداگرییەوە بەرگری لە ئاشتی دەکات. بۆیە مافی هیوا دەبێت بۆ بەڕێز ئۆجالان دانی پێدا بنرێت. مافی هیوا خاڵێکی یاساییە کەچی لەبەرنامەدا نییە. یەکێک لە پێوانە یاساییە جیهانییەکانە. لە ١٧ی ئەیلول کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاری خۆی سەبارەت بە مافی هیوای ڕاگەیاند. سەبارەت بەم بابەتە چاوەڕوانییەکانی خۆی لە کۆمیسیۆن و پەرلەمان ڕاگەیاند. ئەمە بڕیارێکی زۆر گرنگە و دەبێت وڵامی جددی ئەم چاوەڕوانییە بدرێتەوە. ئێوە ناتوانن بۆ هەمیشە دەرگاکە دابخەن و کلیلەکە فڕێ بدەنە دەریاوە. پرۆسەکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی تەنیا بە سەرلەنوێ بیرکردنەوە، ڕێکخستنەوە و خاوەنداری لەم ڕوانگەیە دەتوانرێت بەدی بێت. گەڕاندنەوەی مافی هیوا دەبێت وەک هەنگاوێکی بەپەلە بخرێتە ڕۆژەڤەوە." بابەتێکی دیکەی قسەکانی تولای حاتەم ئۆغوللاری بارودۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو. هاوسەرۆکی دەم پارتی وتی: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بووەتە هیوایەکی جێگرەوە دژ بە دەسەڵاتداری، ناوەندگەرایی و پیاوسالاری لە ناوچەکەدا. بە ئازادیی ژنان، سیکۆلاری، پێکەوەژیانی فرە کولتوری و نەتەوەیی، نەک تەنها وەک مۆدێلێک بۆ سووریا، بەڵکو دەبێت وەک مۆدێلێکی  هەمە لایەنە سەیر بکرێت و پشتگیری لێبکرێت کە دەتوانێت چارەنووسی خراپی تەواوی ناوچەکە بگۆڕێت. لە کاتێکدا ئێمە سەبارەت بەم بابەتانە قسە دەکەین، ڕووداوەکان لە حەلەب ڕوودەدەن، دڵنیام ئێوەش بەدواداچوونتان بۆ کردووە لە ئێستادا گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لەلایەن گروپەکانی ئیدارەی کاتی دیمەشقەوە گەمارۆدراون، و هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی. حاتەم ئۆغوللاری بەنگەوازی لە حکومەتی کاتی کرد دەستبەجێ کۆتایی بە گەمارۆکان بێنێت و ڕایگەیاند: "لەگەڵ کورد دانوستان مەرجە نەک شەڕ. ڕێککەوتن سوود بە سووریا دەگەیەنێت، شەڕ و خوێنڕشتن کۆتایی پێ دێنێت، بۆیە دەبێت دەستبەجێ هەڕەشە و هێرشەکان کۆتایی پێبێت." باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قەت نەبووەتە مەترسی بۆ سەر تورکیا و نابێت وەک هەڕەشە سەیر بکرێت، بەپێچەوانەوە پێویستە وەک خاکی خوشک-برایەتی و ئاشتی سەیر بکرێت. خەڵکی ڕۆژئاوا دەڵێن ڕێز، دیالۆگ و دیموکراسی خوجێی. ئەمە مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی دیمۆکراتیکە کە گەلی تورکیاش بەهێزتر دەکات. بۆیە ئەگەر هێڵێکی دیالۆگ و ئاشتی لەگەڵ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن تورکیاوە جێبەجێ بکرێت، ئەوەش ئەمەیە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو لایەک دەبێت و هەموو لایەک پێی سوودمەند دەبن."

کۆبوونەوەی وەفدی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا کۆتایی هات و وەزیری بەرگریی سوریا رایگەیاند: لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ رێککەوتووین. مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا دەڵێت، لە دیمەشق لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەتەوە و بڕیار لەسەر ئاگربەستێکی سەرتاسەری دراوە.    وەزیری بەرگریی سووریا ئاماژە بەوە دەدات، راگرتنی شەڕ هەموو پێگە سەربازییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەگرێتەوە.  مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری لە حکومەتی سوریا، رایگەیاند کە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئاگربەستێکی گشتگیر و دەستبەجێ لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا. ئەبو قەسرە لە لێدوانێکدا کە لە دیمەشقی پایتەختەوە بڵاوی کردەوە، وتی: "کەمێک لەمەوبەر لە دیمەشقی پایتەخت چاوم بە بەڕێز مەزڵووم کۆبانێ کەوت و رێککەوتین لەسەر راگرتنی تەواوەتیی تەقە لە سەرجەم میحوەر و خاڵە سەربازییەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا." وەزیری بەرگری جەختیشی کردەوە کە "جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە دەستبەجێ دەست پێدەکات." ئەم راگەیاندنە لە کاتێکدایە کە وەفدێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی مەزڵووم کۆبانێ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئادار، لە دیمەشقن. بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، مەزڵووم عەبدی چووە دیمەشق و میدیاکانی نزیک لە هەسەدە ڕایانگەیاندووە، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی ڕاگوزەری سووریا کۆبووەتەوە. تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان، وەستاندنی یەکجارەکی شەڕ بوو لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب.  شەوی ڕابردوو (دووشەممە، 06ـی تشرینی یەکەمی 2025)، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی نوێی سووریا هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی هەردوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەب (ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود) و شەڕەکە تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 07ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەردەوام بوو.  وەزارەتی بەرگرییی سووریا هەسەدەی تۆمەتبار کرد، بەڵام هەسەدە بە ڕاگەیێندراوێک وێڕای رەتکردنەوەی تۆمەتەکان، ئاڵۆزییەکانی خستە ئەستۆی هێزەکانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی ڕاگوزەری سوور

بەوتەی ساڵح موسلیم، لە شەڕ و ڕووبەڕووبونەوەکانی دوێنێی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دوو کەس شەهیدن و 60 کەسیش بریندارن. ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکی پەیەدە ڕاگەیاند، لەو هێرشەی دوێنێی هێزەکانی حکومەتی سووریا بۆسەر دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب، دوو کەس شەهید بوون و 60 کەسیش بریندارن. ساڵح موسلیم دەشڵێت: ئەمڕۆ شاندێک بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و ڕۆهلات عەفرین، فەرماندەی گشتی یەپەژە لە دیمەشقن و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە. کۆبوونەوەکە تایبەتە بە میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاداری ئەمساڵ.  لەماوەی دوو ڕۆژدا شەڕ و ڕووبەڕووبونەوەی گەورە لەنێوان ئاسایشی ناوخۆیی و خەڵکی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود و هێزەکانی نزیک لە دیمەشق ڕوویداوە. لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بە چەکی قوورس هێرش کرایە سەر هەردوو گەڕەکەکە. لەلایەکى دیکەوە پەیوەست بەگرژیەکانى شەوى رابردوو، شاندێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.   شاندەکە، بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدییە و هەریەکە لە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و رۆژهەڵات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) یاوەری دەکەن.   بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندە کوردییەکە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی راگوزەری سووریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدان.   لە کۆبوونەوەکانی شاندی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و سەرۆکی سووریا، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و ئەدمیراڵ کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئامادەن.

لە کاتێکدا تا دێت گرژییەکانی نێوان هەسەدە و ‌حکومەتی کاتیی سووریا زیاتر تەشەنە دەسێنن، ڕۆژنامەی تورکیا نزیک لە ئاک پارتی بڵاویکردەوە بەشێوەیەکى فەرمى بانگهێشتى وەزیرى دەرەوەى سوریا کراوە بۆ ئەنقەرەو بڕیارە سبەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا کۆ ببنەوەـ بەپێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامەکە ئەگەر هەسەدە تیکەڵی سوپای سووریا نەبێت، ئەوا هەردوو سوپای تورکیا و سووریا پێکەوە ڕووبەڕووی هەسەدە دەبنەوە. ڕۆژنامەی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە بڕیارە سبەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی، ئەسعەد ‌حەسەن شەیبانی کۆببنەوە و یەکێکیش لە تەوەری گفتوگۆکانیان پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە دەبێت لەگەڵ سوپای نوێی سووریا. ڕۆژنامەکە لە زاری گەورە بەرپرسانی تورکیاوە سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی تورکیا مانەوەی هەسەدە وەک هەڕەشە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئاسایشی نیشتمانیی خۆی دەزانێت، ئەگەر هەسەدە تێکەڵی سوپای نوێی سووریا نەبێت ئەوا تورکیا پشتیوانی لە سووریا دەکات و سوپای تورکیا و سووریا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش بۆ سەر هەسەدە ئەنجام دەدەن. ئەم بانگێشتەى وەزیرى دەرەوەى سوریا لەکاتێکدایە شەوی دووشەممە 06ـی ئۆکتۆبەری 2025، نزیک کاژێر 04:00ـی ئێوارە، هێزەکانی ئاسایشی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، رێگە سەرەکییەکانی هەردوو گەڕەکی کوردنیشینی حەلەب (ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود)یان بە بەرزکردنەوەی خۆڵ بەربەست کرد و داخست.   دوای داخستنی رێگەکانی ئەو دوو گەڕەکە، کوردانی ناوچەکە رژانە شەقامەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع سەرەتا بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خەڵکیاندا، بەڵام دواتر ئاڵۆزییەکان فراوان بوون و بە تەقە خەڵکیان ناچار کرد بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.   بەگوێرەی نەخۆشخانەی گەڕەکی شێخ مەقسوود بۆ رووداو، لە رووداوەکانی دوێنێدا کەسێکی سڤیل کوژراوە و 50 کەسیش بریندار بوون.   بۆ هۆکاری دەستپێشخەری شەڕەکەی شەوی رابردوو، وەزارەتی بەرگرییی حکومەتی کاتیی سووریا هەسەدەی تۆمەتبار کرد، بەڵام هەسەدە بە راگەیێندراوێک وێڕای رەتکردنەوەی تۆمەتەکان، ئاڵۆزییەکانی خستە ئەستۆی هێزەکانی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قۆناخی راگوزەری سووریا. هاوکات ئەمڕۆ شاندێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.   شاندەکە، بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدییە و هەریەکە لە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و رۆژهەڵات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) یاوەری دەکەن.

  شاندێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی گەیشتە دیمەشق. ئەم سەردانە ئامانج لێی بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەیەکی گرنگی سێقۆڵی، کە تێیدا نوێنەرانی کورد و حکومەتی سووریا و لایەنی ئەمریکی ئامادەن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی باکووری و رۆژهەڵاتی سووریا. میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان دەڵێن شاندی کوردی بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی، پێکهاتووە لە رۆیهات عەفرین و ئیلهام ئەحمەد. ئەم سێ کەسایەتییە باڵایە نوێنەرایەتی پێکهاتەی بەڕێوەبەریی خۆسەر و هەسەدە دەکەن بۆ تاوتوێکردنی چارەنووسی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان لەگەڵ دیمەشق و واشنتن.   لە کۆبوونەوەکەدا، ئەدمیرال کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) و تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشدارن. کە رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە پڕۆسەی گفتوگۆکان.   لایەنی حکومەتی سووریا بە نوێنەرایەتیی ئەسعەد شەیبانی و ئەحمەد شەرەع ئامادەن، چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکان سەبارەت بە پرسی پەیوەندیی نێوان هەسەدە و دیمەشق بێت. ئەم هەنگاوە دوای کۆبوونەوەیەک دێت کە لە ٦ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی مەزلوم عەبدی، ئیلهام ئەحمەد، ڕۆهلات عەفرین، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، غەسان ئەلیوسف و سەرۆکی پارتی سوریای داهاتوو، عەبدولحەمید ئەلمەهباش، لەگەڵ نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا، تۆم باراک و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM)، عەدمیرال براد کوپەر کە سەرۆکایەتی شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد..