شاندێکی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ یەکشەممە دەگەنە قاهیرە بۆ کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆ سەبارەت بە قۆناغی یەکەمی پلانی ترەمپ، سەرچاوەیەک بەشەرق ئەلئەوسەتى ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکانی قاهیره شاهیدی ئاڵوگۆڕی په یام لەڕێگەی ناوبژیوانان لەگەڵ شاندەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ده بێت. رۆژی دووشەممە، 29ی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە. پلانی ترەمپ بۆ ئاگربەستی غەززە یەکێک بوو لەو پرسانەی گفتوگۆیان لەبارەوە کرد.    دواتر کۆشکی سپی نێوەڕۆکی پلانە 20 خاڵییەکەی سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ ئاگربەست لە غەززە بڵاوکردەوە، بە گوێرەی پلانەکە پێویستە حکومەتی تەل ئەڤیڤ و حەماس بە ئاگربەست رازیبن و لە زووترین کاتدا بارمتە و زیندانییەکان ئازادبکرێن و دەستەیەکیش بۆ بەڕێوەبردنی غەززە پێکبهێنرێت بەوتەى سەرچاوەکە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شاندێکى خەماس بەسەرۆکایەتى خەلیل حەییا ڕابەرى بزوتنەوەکە، دەگاته قاهیرەى پایتەختى میسر، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنى کۆبوونەوه ناڕاستەوخۆکان سه بارەت به قۆناغى یەکەمى پلانى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بەشەری غەززه، که ئاڵوگۆڕێکى دیل و دەستگیرکراوەکانى تێدایه . سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکانی قاهیرە شاهیدی ئاڵوگۆڕی پەیامەکان دەبن لەڕێگەی نێوەندگیری میسری و قەتەرییەوە، کە لە هەمان بینای شاندی ئیسرائیل و نوێنەری ئەمریکا ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر جێگیرن. پێشتریش ڕۆژی شەممە، وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو قاهیرە میوانداری شاندەکانی ئیسرائیل و حەماس دەکات بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سەر زەوی و وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی ئیسرائیل و فەلەستینی و کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ئەمەش بەپێی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وەزارەتی دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا هیوای خواست کە کۆبوونەوەکان ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە و ئازارەکانی گەلی فەلەستین کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ڕاوێژکاریانە بەشێکن لە هەوڵەکان بۆ بنیاتنانی ئەو زەبری ناوچەیی و نێودەوڵەتییەی کە لە دوای پێشنیاری ترەمپ بۆ وەستاندنی شەڕ لە کەرتی غەززە بەدەست هاتوون. ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەوڵە بەردەوامەکانی میسر بە هەماهەنگی لەگەڵ نێوەندگیرییەکان، ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە".

ئاژانسى بلومبێرگ لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی ترەمپ کاردەکات بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەکى درێژخایەن  بەردەوام بێت، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئابووری عێراق.  ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەدا کە واشنتۆن هەوڵێکی زۆری داوه لەڕێگەی په یوەندی چڕوپڕ لەگەڵ سێ لایەنی پەیوه ندیدارەوه - به غدا، هه ولێر و کۆمپانیا نەوتییەکان - بۆ گەیشتن به ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوه ی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم له ڕێگەی بۆرییەکانی عێراق-تورکیا (جهان)ه وه . بە وتەی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە داوای کرد ناوى ئاشکرانەکرێت، ئیدارەی ترەمپ کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەردەوام بێت بۆ بەهێزکردنی ئابووری عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا سەرنجی لەسەر دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەناردەکردن و ڕێزگرتن لە مەرجە داراییەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان. بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنی ئێستا تەنها تا کۆتایی ئەمساڵ کارا دەبێت و بڕیارە لایەنەکان گفتوگۆ بکەن سەبارەت بەو سەدان ملیۆن دۆلارەی کە قەرزاری کۆمپانیاکانن. ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەدا کە ئەمەریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کارێکی کردووە بۆ کۆکردنەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵێکدا کە سەدان پەیوەندی و کۆبوونەوەی لەخۆگرتبوو بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕێککەوتنە. ڕۆڵی ئەمریکا لە ئاسانکاری بۆ ڕێککەوتنی دووبارە ناردنەوەی نەوتەکە لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ کەنارەکانی دەریای ناوەڕاستی تورکیا ڕۆڵی هەیە لە بەرزکردنەوەی بەردەوامیی درێژخایەنی ڕێککەوتنەکە. ڕێککەوتنی ئێستا تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، لایەنەکان دانوستان لەسەر سەدان ملیۆن دۆلاری قەرزاری کۆمپانیاکان دیاری دەکەن، هاوکات تورکیا هەوڵدەدات مەرجی نوێ بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو دابنێت. مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندبوو، ڕێککەوتنەکە "سودێکی بەرجەستە بۆ هەردوو ئەمریکی و عێراقی دەگەیەنێت، لە هەمان کاتدا سەروەری عێراق دووپاتدەکاتەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، فشارەکانی ئەمەریکا هۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی هەناردەکردنەکە، هەروەها واشنتۆن ئێستا دەیەوێت ڕێککەوتنەکە بکاتە ڕێکخستنێکی درێژخایەن کە بەرژەوەندی کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش بپارێزێت، بە گوتەی بەرپرسانی عێراقی و کورد. بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی ئەلپارسلان بەیرەکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا، لە ٢٧ی ئەیلولەوە ناردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە. جۆن ڕۆبەرتس، هاوکارێکی باڵای ئەنجومەنی ئەتڵەسی لە واشنتۆن لە ٢٨ی ئەیلولدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند: "کردنەوەی بۆرییەکە سوودبەخشە، بۆرییەکە دەتوانێت ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل بگوازێتەوە، واتە نزیکەی ١%ی بەرهەمی جیهانی، و زیادکردنێکی بەرچاوە بۆ دابینکردنی وزەی جیهانی". فرانسیسکۆ ساسی، زانای سیاسی لە زانکۆی ئۆسلۆ، هەروەها ڕایگەیاندووە، عێراق پێویستی بە کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە گەرووی هورمز هەیە، کە هەڕەشەکان کە ڕەنگە هەناردەکردن پەک بخەن لە نێوان گرژییەکانی ناوچەکەدا ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

بڕیارە کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ یەکشەممە 5-10-2025، سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی کە ژمارەیان 60 موڵکە و خاوەندارێتیی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەگەڕێتەوە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێن. شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی داد، دەڵێت: ئەو موڵکانەی شاسوار عەبدولواحید لە چاڤیلاندن، پێشووتر بەناوی کۆمپانیای نالیا قەرزی وەرگرتووە، چەندین ساڵە دۆسیەی قەرزی هەیە و گەیشتووەتە قۆناغی فرۆشتنی ئاشکرا، ئەمەش لە بری قەرزەکانی وەزارەتی داراییە. بەگوتەی شیلان عارف، دۆسیەیەکی دیکەش هەیە تایبەت بە قەرزەکانی وەزارەتی کارەبا، بەڵام ئەو دۆسیەیە وەستێنراوە تا دۆسیەی قەرزەکانی وەزارەتی دارایی یەکلایی دەبێتەوە. هەفتەى ڕابردوو  بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە بەرواری 5ـی 10ـی 2025، کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، پڕۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی (کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری - هاوپشکی تایبەت) لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوە دەچێت. ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان / وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبەرواری ( ٢٠٢٥/١٠/٥ ) کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پڕۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی ( کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری - هاوپشکی تایبەت ) لەبەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوە دەچێت کە ژمارەیان ( ٦٠ ) موڵکە، بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان کە بڕەکەی ( ٩١،٧٦٠،٦٦٠،٣٥٠ ) نەوەد و یەک ملیار و حەوتسەد و شەست ملیۆن و شەشسەد و شەست هەزار و سێسەد و پەنجا دینارە و سەرجەم موڵکەکانیش بەیەک پاکێج دەفرۆشرێن. بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتمان بەشدار دەبێت لە پڕۆسەی زیادکردنەکە، هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت بەشداری لە پڕۆسەی زیادکردنەکەدا بکات، دەتوانێت لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بکات بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری و ئەنجامدانی ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان / وەزارەتی دارایی و ئابووری  ٢٠٢٥/٩/٢٨  تێبینی؛ لیستی سەرجەم موڵکەکان هاوپێچە کە تیایدا بەخشتەیەک کە ناوی سەرجەم موڵکەکان و ڕوبەروو ژمارەی تۆمارەکانیان ڕوون کراوەتەوە.

ئەمڕۆ، یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەستپێدەکات، بەڵام پرۆسەکە چەند ناوچەیەک ناگرێتەوە. هەڵبژاردنەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و پارێزگای سوەیدای دروزنشین بە پاساوی ئەمنی بەڕێوەناچێت. لیژنەی باڵای هەڵبژاردن رایگەیاندووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00ی بەیانی دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان دەکرێنەوە و کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ پرۆسەکە کۆتایی دێت. ئەگەر پێویست بکات، پرۆسەکە تا کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ درێژ دەکرێتەوە. لە کۆی 210 ئەندامی ئەنجوومەنی گەل، 140 ئەندامیان لەلایەن دەنگدەرانەوە هەڵدەبژێردرێن و 70 ئەندامەکەی دیکەش لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر، دەستنیشان دەکرێن. دوایین هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی گەلی سوریا لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی 2024 بەڕێوەچوو، لە کاتێکدا سەرۆکی لابراوی ڕژێم لە پۆستەکەیدا بوو. لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا، سەرکردایەتی نوێی سوریا ئەو مەجلیسەیەی هەڵوەشاندەوە. لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای ئەس-سوەیدە و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، نزیکەی ٦ هەزار ئەندامی کۆلێژی هەڵبژاردن لە ٥٠ قەزای سەرتاسەری وڵات دەنگ بە ١٢٠ کورسی دەدەن. ئەمە گۆڕانکارییەکە لەو ١٤٠ کورسییەی کە سەرەتا بڕیار بوو نزیکەی ٧ هەزار ئەندامی کۆلێژی هەڵبژاردن لە ٦٠ قەزادا هەبێت، کە ١٥٧٨ کاندید کێبڕکێ دەکەن، کە لەسەدا ١٤یان ژنن.

بەمەبەستی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسیی کورد، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.  بەپێی زانیارییەکان  لە رۆژانی داهاتوودا، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' سەردانی هەولێر دەکات چاوەڕوان دەکرێ  لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆ بێتەوە. هێشتا ئەجێندای سەردانەکەی مەزڵووم عەبدی بۆ هەرێمی کوردستان دیار نییە. ئەگەر ئەم سەردانە ئەنجامبدرێت دەبێتە سێیەم سەردانى مەزڵوم عەبدى بۆ شارى هەولێر، پێشتر و لە ناوەڕاستى مانگى یەکى ئەمساڵ مەزڵوم عەبدى لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە دواى سێ رۆژ لە سەردانى نوێنەرى بارزانى بۆ رۆژائاواى کوردستا هات. جارى دووهەم لە ٢٤- ٤ ى ئەمساڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و وەزیرى دەرەوەی فەڕەنسا، لە هەولێر کۆبوونەوە و بارودۆخی نوێی سوریا و رۆڵی فەڕەنسایان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.

  دۆناڵد ترەمپ پەیامێک بۆ حەماس دەنێرێت و دەڵێت، بەخێرایی هەنگاوەکان بنێن حەماس پێویستی بە جوڵەی خێرا هەیە، چونکە ئەگەرنا هەموو شتێک کراوەیە. من تەحەمول بەو دواکەوتنانە ناکەم کە زۆر کەس پێیان وایە دەکرێت ڕووبدات   دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال دەڵێت، "پێزانینم هەیە کە ئیسرائیل بۆمبارانکردنی بە شێوەیەکی کاتی راگرتووە، بۆ ئەوەی دەرفەت بدات بە ئازادکردنی بارمتەکان و تەواوکردنی رێککەوتنی ئاشتی. پێویستە حەماس پەلە بکات، ئەگەرنا هەموو شتێک هەڵدەوەشێتەوە."   سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، "هیچ دواخستنێکم قبووڵ نییە، کە زۆر کەس پێیانوایە روودەدات، هەروەها بەرگەی هیچ ئەنجامێکیش ناگرم کە تێیدا غەززە جارێکی دیکە ببێتەوە بە هەڕەشە. با ئەم کارە بە خێرایی بکەین. مامەڵەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ هەموواندا دەکرێت." ئەم هۆشداریەى ترەمپ لەکاتێکدایە،  کەناڵی ١٢ ئیسرائیل بڵاویکردەوە دانوستانەکان سبەی لە میسر دەست پێدەکات، ویتکۆڤیش بەشداری دەکات، هاوکات تیمەکانی دانوستانکار ڕێنمایی دراون کە خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ئەمڕۆ (شەممە) شاندێک بەڕێبکەون بۆ گفتوگۆ بۆ ئەوەی بزانن ئایا دەکرێت قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بەرەو پێشەوە بچێت.  ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی حەماسی وەرگرت بۆ پلانەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان. شەوی رابردوو، دوای ئەوەی حەماس رازیبوونی بە بەشێک لە خاڵەکانی پلانەکە راگەیاند، دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە ئیسرائیل کرد دەستبەجێ بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە رابگرێت، ئەمەش رێگەی بۆ دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکە خۆشکرد. قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ چی لەخۆدەگرێت؟ پلانەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت و قۆناغی یەکەم ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت: • دەستبەجێ راگەیاندنی ئاگربەست. • ئازادکردنی سەرجەم بارمتە زیندوو و مردووەکان لە ماوەی 72 کاتژمێردا. • راگرتنی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل. • کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزەکانی ئیسرائیل. • ئازادکردنی زیندانیانی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختى کردەوە پێشوازی لە وەڵامەکەى حەماس دەکەن بۆ پلانەکەی ترەمپ سەبارەت بە کۆتایی هێنان بەشەڕى عەززەو ئازادکردنى بارمتەکانى هەردوولا. دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پلانی 20 خاڵی ئاشتی بۆ غەززە  خستەڕوو، هەر دوای ڕاگەیاندنی پلانەکە ئیسرائیل ئامادەیی خۆی دەربڕی و دوێنیش حەماس وەڵامی پلانەکەی بە ئەرێنی دایەوە و بەمەش ڕاستەوخۆ قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ دەستپێدەکات. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا بەوردی لەگەڵ ترەمپ تاتوێی ئاشتییان بۆ غەززە کردووە و هەروەها وەزیری دەرەوە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی قەتەر و سعودیە و ئیمارات کردووە و راشیگەیاند، دەرفەتێک بۆ ئاشتی لە ناوچەکە دروستبووە. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا  زیاتر روونیکردەوە و گوتی، "حەماس هاوشێوەی ئەوەی پێشتریش چەندین جار ئەنجامیداوە، ئامادەیی بۆ ئاشتی نیشاندا. بەمەش، دەرفەتێک بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەمان هاتووەتە ئاراوە". هاوکات ناوبراو ئەوەشى وت کە ئێمە پێشوازی لە وەڵامی حەماس دەکەین بۆ پلانی ترەمپ کە ئامادەیی بزووتنەوەکە بۆ ئاشتی نیشان دەدات. ئەردۆغان وتبشى: ئیسرائیل دەبێت هێرشەکانی لە کەرتی غەززە ڕابگرێت، ئێمە هەوڵی زۆر دەدەین بۆ ڕاگرتنی جینۆسایدەکە، تواناکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە. لەلایەکى دیکەوە سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی، "بە پشتبەستن بەو راگەیێنراوەی کە تازە لەلایەن حەماسەوە بڵاوکرایەوە، پێموایە ئەوان ئامادەن بۆ ئاشتییەکی بەردەوام. دەبێت ئیسرائیل دەستبەجێ بۆمبارانکردنی غەززە بوەستێنێت، بۆ ئەوەی بتوانین بارمتەکان بە سەلامەتی و بە خێرایی دەربهێنین! ئێستا زۆر مەترسیدارە کە ئەوە بکەین." ترەمپ هەروەها دەڵێت، "ئێمە لە ئێستاوە لە گفتوگۆداین بۆ یەکلاکردنەوەی وردەکارییەکان. ئەمە تەنیا پەیوەندیی بە غەززەوە نییە، ئەمە پەیوەندیی بە ئاشتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە هەیە کە  کە لەمێژە هەوڵی بۆ دەدرێت." ئەو خاڵانەی کە حەماس پێیان رازی بووە:   یەکەم: ئازادکردنی بارمتەکان   حەماس پابەندبوونی خۆی بۆ ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان راگەیاندووە، چ ئەوانەی لە ژیاندان و چ ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش وەک بەشێک لە گۆڕینەوەی بارمتەکان بە بەندکراوانی فەلەستینی کە لە زیندانەکانی ئیسرائیلن. ئەمە وەک هەنگاوێکی گرنگ بەرەو نەهێشتنی جەنگ و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان سەیردەکرێ.    راگەیێندراوەکەی حەماس ئاماژە بەوە دەکات کە مەرجی گەڕاندنەوەی بارمتەکان ئەوەیە ئیسرائیل پابەندی کشانەوەی تەواوەتی بێت لە کەرتی غەززە.    دووەم: رادەستکردنی بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە   بزووتنەوەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی کەرتی غەززە رادەستی دەستەیەکی تەکنۆکراتی سەربەخۆی فەلەستینی بکات. ئامانج لەم هەنگاوە رێگەخۆشکردنە بۆ حکومەتێکی راگوزەر کە لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی و ئیسلامییەوە پشتیوانی بکرێت.   ئەو خاڵانەی کە حەماس رەتیان دەکاتەوە یان لەسەریان بێدەنگە   یەکەم: داوای چەکدانان   داواکارییەکی سەرەکیی پێشنیازەکەی ئەمریکا، چەکدانانی حەماس و لایەنە فەلەستینییەکانی دیکەی نێو غەززەیە. لە راگەیێندراوەکەی حەماسدا ئاماژە بە بابەتی چەکدانان نەکراوە، بەڵام بەرپرسێکی بزووتنەوەکە بە میدیای فەلەستینی راگەیاندووە، تاوەکو ئیسرائیل لە تەواوی کەرتی غەززە نەکشێتەوە، چەکەکانیان دانانێن.   دووەم: سەرپەرشتیی نێودەوڵەتی   پلانەکەی ترەمپ پێکهێنانی حکومەتێکی راگوزەر لەخۆدەگرێ بە سەرپەرشتیی دەستەیەکی نێودەوڵەتی کە حەماس ئەوەی قبووڵ نییە. بزووتنەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، هەر پێکهاتەیەکی بەڕێوەبردن، دەبێت لەسەر بنەمای کۆدەنگیی نیشتمانیی فەلەستینی بێت.   ئەو بوارانەی کە حەماس دەڵێت، پێویستیان بە گفتوگۆیە   حەماس ئامادەیی خۆی بۆ دانوستاندن لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە نیشانداوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکانی پلانەکە. بەگوێرەی حەماس، ئەو پرسانەی پێویستیان بە گفتوگۆی زیاترە بریتین لە:   • کشانەوەی قۆناخ بە قۆناخی ئیسرائیل: مەرج و خشتەی کاتیی کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە.   • میکانیزمی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان: وردەکارییەکانی ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراوان.   • گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان: دڵنیابوونەوە لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە دانیشتووانی کەرتی غەززە.

ئەم هەفتەیە شاندێکی دانوستانکاری هەرێم بۆ پرسی یەکلایی کردنەوەی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی هەشت و نۆ سەردانی بەغدا دەکەن. داواکردنى مووچەى مانگى هەشت لەکاتێکدایە بەپێى خشتەى لیستى مووچەى وەزارەتى دارایی هەرێم، سبەینێ یەکشمە کۆتایی دەهێنرێت بەدابەشکردنى مووچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران و موچەخۆرانى سەرجەم دامودەزگاکانى کوردستان. سەرچاوەیەکى ئاگادار ئاشکرایکرد بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی دانوستانکاری هەرێم بۆ پرسی یەکلایی کردنەوەی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی هەشت و نۆ سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ لیژنە داراییەکەی ئەنجومەنی وەزیران کە لە شەش وەزیر پێکهاتووە کۆببنەوە. سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، هەرێم بۆ مووچەی مانگی هەشت رۆژی یەکشەممە نوسراوێک ئاڕاستەی بەغدا دەکات. لە نوسراوەکەدا بڕی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات کە بڕەکەی 281 ملیار دینارە و لەگەڵ چەند وردەکارییەکی دیکەی پەیوەست بە دەست کەوتنی ئەو پارە. بەوتەى سەرچاوەکە خاڵێکی دیکەی نوسراوەکە داواکردنی بودجەی تەشغیلییە لە بەغدا و روونکردنەوە لەسەر پارەی پێویست بۆ ناوخۆی هەرێم. ڕۆژى چوارشەممە 1-10-2025 راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".                                 لەلایەکى دیکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەکلایی بکرێتەوە و رێكکەوتنێکی هاوبەش لەبارەیەوە بکرێت. هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو حکومەت پشتیوانیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و دەڵێت، بە تێکڕايی رۆژانە 195 هەزار بەرمیل نەوت، لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی سۆمۆ کراوە و لە بازاڕی جیهانی فرۆشراوە و داهاتەکەی گەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی فیدڕاڵ.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە کانیاوى نیلوفەر و تاڵاوی هەشێڵان  لە پارێزگای کرماشان بە تەواوی وشک بوون. تاڵاوی هەشێڵان و کانیاوى سەراو نیلوفەر، دوو دیاردەی سرووشتیی گرنگ و بەناوبانگی پارێزگای کرماشانن، تاڵاوی هەشێڵان 450 هێکتارە و 110 دوورگەی گەورە و بچووکی تێدایە و سەراو نیلوفەریش سەرچاوەیەکی گرنگی ئاو و شوێنێکی گەشتیارییە. محەممەد حوسێن فەلاحەتی، بەرپرسی ئیدارەی ژینگەی کرماشان ڕایگەیاندووە کە تا ئەم دواییانە کانیاوی نیلوفەر "هەندێک ئاوی هەبووە"، بەڵام ئێستا "بەتەواوی وشک بووەتەوە". کانیاوى نیلوفار  سروشتییە لە باکووری ڕۆژئاوای شاری کرماشان کە بە ڕووەکی سوسنی ئاوی بەناوبانگە. هەروەها ئەم دەریاچەیە ژیانی ئاژەڵی هەمەچەشنی هەیە و جۆرەها باڵندە لە دەوروبەری ژیاون. ئەم کانیاوى لە لیستی سامانە سروشتییەکان و میراتی نەتەوەیی ئێراندا تۆمار کراوە. کانیاوی نیلوفار پێشتر دوو جار وشک بووبووەوە. هەموو ساڵێک لە دەورووبەری سەراونیلوفەردا کشتوکاڵێکی زۆر دەکرێ، ئەمساڵ بەهۆى کەمى باران و وشکەساڵى و  هەڵکەندنی بیری ئاو  لەسەر سەراو نیلوفەر بوونە هۆى وشک بوونى، هەندێ لەو بیرانە تاوەکو 120 مەتر قوڵن و ئەمەش وادەکات بەشی زۆری سەرچاوەکانی ئاوی سەراو نیلوفەر هەڵمژن.   ئەمە تاکە وشکەساڵی شایستەی هەواڵ نییە لە سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا. ئێران ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە و سەرچاوەکانی ئاو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە وشک دەبنەوە. گۆلی ورمێ گەورەترین نموونەیە. هاوینی ڕابردوو شارەکان ڕووبەڕووی کەمی ئاوی خواردنەوە بوونەتەوە. جووتیارانیش ڕووبەڕووی کەمی ئاو بوونەتەوە، ژێرئاوکەوتنی زەوی بۆتە کێشە لە ناوچە جیاجیاکان لەوانە ئیسفەهان. لەگەڵ ڕوودانی حاڵەتەکانی ژێرئاوکەوتنی قووڵ لە ئیسفەهان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، پێدەچێت تەحەدای ژێرئاوکەوتنی شارەکە گەیشتبێتە ئاستێکی مەترسیدارتر. بەرپرسێکی ناوچەکە هەواڵی زیانگەیاندن بە شوێنەوارە کۆنەکان و چۆڵکردنی تەواوەتی شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون و ٤٠ قوتابخانەی ڕاگەیاند.

پارتی دیموكراتی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی بۆ سەرخستنی لیستی 275 بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند. سەرۆكی بازنەی هەولێری لیستی پارتیش دڵنیایی دەدات كە بەپشتیوانی خوا و ئیرادەی بەهێزی كوردستانییان، لەو هەڵبژاردنەش سەركەوتنی گەورە تۆمار دەكەن.  ڕێبوار هادی، سەرۆكی لیستی 275ـی پارتی لە سنووری بازنەی هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەكیی پارتی بەدرێژایی مێژوو؛ پاراستنی ماف و كەرامەتی خەڵكی كوردستان بووە، لەسەر ئەو بنەمایەش چەمكەكانی (هاوبەشی، هاوسەنگ و سازان)ـی كردووەتە دروشمی ئەم هەڵبژاردنە. سەرۆكی بازنەی هەولێری لیستی 275ـی پارتی ڕوونیكردەوە، "هەوڵ بۆ چەسپاندنی هاوبەشی ڕاستەقینەی كورد دەدەن لە پرۆسەی سیاسی و ئیداری و حكومڕانیی عێراق، كە هاوبەشیمان چەسپاند، دەتوانین لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ هاوسەنگیش بەدەستبهێنین، كە هاوبەشی و هاوسەنگیمان چەسپاند، دەتوانین لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بسازێین و بەیەكەوە خزمەتی زیاتر پێشكەش بە تێكڕای خەڵكی بكەین." دووپاتیشی كردەوە، پارتی هەمیشە لەگەڵ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بووە و هەمیشەش لەگەڵ چارەسەریی دەبێت، ئەوەش لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانی و مرۆیی بۆ پێكەوەژیان و یەكڕیزی، بە مەرجی ڕێزگرتن لە ئیڕادەمان. ڕاشیگەیاند، شانازی بەوە دەكەین ڕێبازی پارتی لە ڕابردوو و ئێستا و لە داهاتووشدا، ڕێبازی خزمەتكردن و ئارامی و ئاوەدانی و شكۆمەندییە.  هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11-11-2025 بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژی 3ـی ئەم مانگەوە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكردووە و تاوەكو 8ـی 11ـی 2025 بەردەوام دەبێت، حیزب و لایەنە سیاسییەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنەكە دەستیان كردووە بە ڕێكلامكردن بۆ كارنامە و بەڵێنەكانیان لە پێناو سەرخستنی لیستەكانیان. بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێنج پارێزگای عێراق کاندیدی هەیە. ئەمە جگە لەوەی لە پارێزگای دیالە و بەغدا لەپاڵ هاوپەیمانیی دیکە کاندیدی دیاریکردووە. زۆرترین ژمارەی کاندیدانی پارتی لە پارێزگای نەینەوایە، بۆ 31 کورسی دیاریکراوی ئەو پارێزگایە پارتی 62 کاندیدی هەیە.  لە دوای ئەوە زۆرترین کاندیدی پارتی لە پارێزگای سلێمانییە بۆ 18 کورسی ئەو پارێزگایە 36 کاندیدی دیاریکردووە. لە پارێزگای هەولێر کە 15 کورسی دیاریکراوە پارتی 30 کاندیدی هەیە. لە پارێزگای کەرکووک پارتی 22 کاندیدی هەیە، و کێبڕکێی 11 کورسی ئەو پارێزگایە دەکات. لە پارێزگای دهۆک پارتی 22 کاندیدی دیاریکردووە و ژمارەی کورسییە دیاریکراوەکانی ئەو پارێزگایە 11 کورسییە. پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق 31 كورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا؛ لە هەولێر 9 كورسی، لە دهۆك 8 كورسی، لە سلێمانی 3 كورسی، كەركووك 2 كورسی، نەینەوا 9 كورسی.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت بۆ یەکەمجار عێراق جوڵەیەكی گەشەپێدانی بێ وێنەیە بەخۆوە دەبینێت و لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا توانیومانە جیاوازییەکی بەرجەستە لە خزمەتگوزارییەکان دروست بکەین کە هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكدا  لەگەڵ کەناڵی جەزیرە باس لەچەند پرسێکى جیاواز دەکات و لەبەشێکیدا ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەو پێش ساڵی 2003 عێراقى بەجێنەهێشتووە، لە پارێزگای میسان بووە کاتێک رژێمی دیکتاتۆری بەعس رووخاوە. هەر وەها ئەوەش دەڵێت کە: باوکم ئەندامی حیزبی دەعوەی ئیسلامی بوو، یاوەریکردنی وەک کوڕە گەورەی، ئاگاداریكردم لە هەندێک لە رووداو و هەڵوێستەکانی ئەو قۆناغە. بەشێک لە ناوەڕۆکى قسەکانى سودانى: ـ دەسەڵاتی دیکتاتۆری باوکمی لە سێدارەدا سەرەڕای نەخۆشیەکەی، کەسانێک هەن بە هۆکاری سیاسی هەوڵی شێواندنی راستییەکان دەدەن. ـ بڕیاری ئاشتی و شەڕ لە دەستی دەوڵەتدایە، حکومەتەکەمان نەیهێشتووە هیچ لایەنێک هەنگاوێک بنێت کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵات بگەیەنێت یان پاساوێک بدات بۆ دەستدرێژیکردنە سەرمان. ـ بۆ یەکەمجار عێراق جوڵەیەكی گەشەپێدانی بێ وێنەیە بەخۆوە دەبینێت و لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا توانیومانە جیاوازییەکی بەرجەستە لە خزمەتگوزارییەکان دروست بکەین کە هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە. ـ  لەگەڵ سوریا پەیام و شاندمان ئاڵوگۆڕ کردووە، جەختمان لەسەر پاراستنی فرەچەشنی کۆمەڵایەتی و یەکگرتوویی وڵات و رەتکردنەوەی توندڕەوی و تیرۆر کردووەتەوە. ـ  حکومەت لە بەرنامەكەیدا كۆكردنەوەی چەکی چەكی لەدەستی دەوڵەت پەسەند کردووە، کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاساو بۆ بەردەوامی هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت ناهێڵێتەوە. ـ  حکومەتەکەمان دەستی کردووە بە گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری و داعشی تیرۆریستیش مەترسی دروست ناکات. ـ کۆی بەرهەمی کارەبای ئەم هاوینە گەیشتە (28) هەزار مێگاوات، دەستمان کردووە بە چاکسازی لە کەرتی کارەبا و دابینکردنی سوتەمەنی. ـ بەردەوامین لە بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی وڵات تێوەگلاون لە گەندەڵی، لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ ئینتەرپۆل بۆ وەرگرتنەوەی پارەی دزراوەكان. ـ گفتوگۆیەکی نیشتمانیمان لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەکان ئەنجامدا، بنەماكەی پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق و رێگریکردن بوو لە تێوەگلانی لە شەڕدا. ـ  هەوڵی لێك نزیک كردنەوەی  تێڕوانینی ئێران و ئەمریکا دەدەین، پشتیوانی لە وتووێژەکان دەکەین کە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی .

 کەناڵی ١٢ ئیسرائیل بڵاویکردەوە دانوستانەکان سبەی لە میسر دەست پێدەکات، ویتکۆڤیش بەشداری دەکات، هاوکات تیمەکانی دانوستانکار ڕێنمایی دراون کە خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ئەمڕۆ (شەممە) شاندێک بەڕێبکەون بۆ گفتوگۆ بۆ ئەوەی بزانن ئایا دەکرێت قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بەرەو پێشەوە بچێت.  ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی حەماسی وەرگرت بۆ پلانەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان. شەوی رابردوو، دوای ئەوەی حەماس رازیبوونی بە بەشێک لە خاڵەکانی پلانەکە راگەیاند، دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە ئیسرائیل کرد دەستبەجێ بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە رابگرێت، ئەمەش رێگەی بۆ دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکە خۆشکرد. قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ چی لەخۆدەگرێت؟ پلانەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت و قۆناغی یەکەم ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت: • دەستبەجێ راگەیاندنی ئاگربەست. • ئازادکردنی سەرجەم بارمتە زیندوو و مردووەکان لە ماوەی 72 کاتژمێردا. • راگرتنی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل. • کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزەکانی ئیسرائیل. • ئازادکردنی زیندانیانی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە. کەناڵی 12 لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، ناتانیاهۆ بە لێدوانەکانی ترەمپ سەری سوڕماوە و چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد داوای ئاگربەست بکات. نەتانیاهۆ لە ڕاوێژ لەگەڵ ڕاوێژکارەکانیدا وەڵامی حەماسی بە نەرێنی زانی و داوای لێکردن هەماهەنگی لەگەڵ واشنتۆن بکەن لەسەر وەڵامدانەوەکە، بەڵام ئەمە کاریگەری نەبوو. بەڵام کەناڵەکە بڵاویکردەوە کە ئاستی پیشەگەرانە وەڵامی حەماس وەک ڕێگایەک بۆ ڕێککەوتن سەیر دەکەن. ئەو جوڵەیە دەبێت بەخێرایی ئەنجام بدرێت بەهۆی بارودۆخی خراپى غەززە وا دیارە تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە. هەڵسەنگاندنەکە ئەوەیە کە ئیسرائیل دەتوانێت بەردەوام بێت لە شەڕەکان ئەگەر ڕێککەوتنەکە شکستی هێنا.  بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، "بەرەو هەفتەیەکی دراماتیک دەڕۆین". بەرپرسانی ئەمنی لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە داڕشتنی لیستی ئەو زیندانیانەی کە بڕیارە ئازاد بکرێن لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان،  بۆ خێراکردنی دانوستان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس. لە هەمان کاتدا تیمەکانی دانوستان خەریکی داڕشتنی نەخشەی کشانەوەن کە هێشتا ناکۆکی لە نێوان لایەنەکاندا هەیە. لەلایەکى دیکەوە، ئیسرائیل هۆشداری دەداتە دانیشتوانی شاری غەززە کە نەگەڕێنەوە وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە هۆشداری دایە دانیشتوانی شاری غەززە لە گەڕانەوە بۆ شارەکە و ئاماژەی بەوەشکرد کە تا ئێستاش وەک ناوچەیەکی شەڕی "مەترسیدار" دەمێنێتەوە. هەروەها لە پۆستێکدا لە تویتەر داوای لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە کردووە کە نەگەڕێنەوە بۆ باکووری کەرتی غەززە یان هیچ کام لەو ناوچانەی دەوروبەری کە سوپا تێیدا چالاکی دەکات. لە پۆستەکەیدا ڕایگەیاندووە کە "ناوچەی باکووری وادی غەززە هێشتا بە ناوچەیەکی شەڕکەری مەترسیدار دادەنرێت و مانەوە لەم ناوچەیەدا هەڕەشەیەکی دیاریکراو پێکدەهێنێت". ئیسرائیل بۆ قۆناغی یەکەم کۆدەبێتەوە، و دەیەوێت گفتوگۆکە لەسەر پرسی ئازادکردنی هەموو بارمتەکان چڕبکاتەوە و ناوی ئەو زیندانیانە کە ئازاد دەکرێن و هێڵەکانی کشانەوەی هێزەکانی IF و مانای ئاگربەستەکە دوابخات بۆ قۆناغی داهاتوو. دەکرێت وا گریمانە بکرێت کە حەماس لای خۆیەوە دەیەوێت ئازادکردنی بارمتەکان بە پرسە گرنگترەکانی وەک داماڵینی چەک و چەکداماڵین و کۆنترۆڵکردنی غەززە "ڕۆژی دواتر" ببەستێتەوە. لێرەدا تاقیکردنەوەکە دەبێت، ئایا سەرۆک ترامپ و نێوەندگرەکان بەڕاستی لە تەنیشت ئیسرائیل دەوەستن و ڕێگە بەو گفتوگۆ سنووردارە دەدەن - ئازادکردنی بارمتەکان لە بەرامبەر کشانەوەی ڕێکەوتنی لەسەرکراوی IDF و کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، پاشان لە پشت پلانی ترەمپەوە دەوەستن، کە مامەڵە لەگەڵ "ڕۆژی دوای" لە کەرتی غەززە دەکات.  لێرەدا شەڕێکی ڕاکێشان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا دەبینین، کە ئەم دانوستانانە بەرەو کوێ دەڕۆن. هەردوو حەماس و ئیسرائیل دەڵێن "بەڵێ" بۆ دانوستانەکان - و ئازادکردنی هەموو بارمتەکان خاڵی دەستپێکن. نەک ئازادکردنی بەشەکی یان وردە وردە، بەڵام هەردوولا هاوڕان لەسەر گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە.

ئاگر لە بەنزیخانەیەک لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر کەوتەوە ئاگرەکە لەکاتی بەتاڵکردنی تانکەرێکی سووتەمەنیدا ڕوویداوە. بەوهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون و دوو لە بریندارەکان ڕێژەی سووتاوییان زۆرە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە لە کاتی بەتاڵکردنی سووتەمەنی لە تانکەرێکەوە بۆ نێو کۆگاکانی بەنزیخانەکە ڕوویداوە. هەر بەهۆی ئاگرەکەوە، حەوت کەسی بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت بە سووتاوی کراون، کە بەپێی زانیارییەکان، دوو کەسیان ڕێژەی سووتاوییەکەیان زۆرە. جەنگی مەجید، بازرگانی سووتەمەنی و خاوەنی بەنزینخانە لە شاری هەولێر وتى، "بەنزینخانەکە بەنزینی حکومیی 750 دیناری دابەش دەکات، ئەمڕۆ بەنزینی بۆ چووە و لەکاتی بەتاڵکردنەوەیدا ئاگر تێیدا کەوتووەتەوە." ئەو بازرگانەی سووتەمەنی، کە ئاگاداری رووداوەکەیە، گوتیشی، "ئەو بەنزینەی ئەمڕۆ بۆ بەنزینخانەکە چووە، سبەی دابەش دەکرا. ئەمڕۆ دابەشکردن نەبووە و بەنزینخانەکە چۆڵ بووە، ئەوەش هۆکارە کە زیانی کەمتر هەبێت." تەقینەوەی بەهێز لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکە ڕوویداوە، کە بووەتە هۆی سووتانی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی نزیک ڕووداوەکە. هاوکات زیانێکی زۆری ماددی بەر چەند ماڵێکی دەوروبەری بەنزیخانەکەش کەوتووە. تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بەزوویی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بەخێرایی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.  خاوەنی بەنزینخانەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا  سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەکات کە زۆر بەخێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێگەیان نەداوە ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بکات.  شایەدحاڵەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی کاریگەریی تەقینەوەی بەنزینخانەکە، شووشەی پەنجەرەی خانووەکانی دەوروبەری بەنزینخانەکە بە دووری دەیان مەتر شکاوە و، تەقینەوەکە دەنگێکی ئێجگار تۆقێنەری هەبووە و ترس و دڵەڕاوکێی لەلای دانیشتووانی گەڕەکی فەرمانبەران دروستکردووە، هاوکات تینی ئاگرەکە کەشی ناوچەکەی بۆ کاتژمێرێک گەرم کردووە و خنکاندووە. لە ترسی تەشەنەسەندنی زیاتری ئاگرەکە، خەڵکەکە هەڵساون بە گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیان بۆ شوێنێکی سەلامەت.

دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندێکیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئۆجەلان ورەی بەرز و تەندروستیی باشە."   بەپێی راگەیێندراوەکەی دەم پارتی، شاندەکەیان رۆژی هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025 بۆ ماوەی سێ کاژێر و نیو لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەتەوە. ئاماژەی بەوە کردووە، "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە وڵاتدا شەڕ و پێکدادانی راگرتووە."   دەم پارتی لە زاری عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە رایگەیاندووە، "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، رێگریی لە مەترسیی زۆر گەورە کردووە." ئاماژەی بەوەش کردووە، "دوای شەڕە وێرانکەرەکان دیموکراسیی دانوستاندنی وەک مۆدێلێکی چارەسەری پەرەپێدا."   وەکو لە راگەیێندراوەکەی دەم پارتی-دا هاتووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان گوتووشیەتی، "پێویستە ئەم رێبازە بۆ چارەسەری کێشە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی تورکیا بە بنەما وەربگیرێت،" هەروەها "لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا دانوستاندنی دیموکراسییانە باڵادەست بێت."   عەبدوڵڵا ئۆجەلان جەختی لەوەش کردووەتەوە، "پێشڤەچوونی ئەم پرۆسەیە بە پێداویستییە یاسایی و سیاسییەکانەوە بەندە." باسی لەوەش کردووە، "لەم قۆناخەدا دیاریکردن و جێبەجێکردنی پێداویستییە یاساییەکان زۆر گرنگە." بەڕێز ئۆجەلان رایگەیاندووە: یەکێک لە گرنگترین مۆدێلەکانی چارەسەر کە شارستانیەت دوای سێ سەدە لە ململانێ وێرانکەرەکان و زیانە قورسەکانی شەڕە جیهانییەکان پەرەی پێداوە، دیموکراسی راوێژکارییە، پێویستە ئەو شێوازو میکانیزمانە بگیرێتەبەر کە جەوهەرەکەی بنەمایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە زۆرانەی تورکیا روبەڕوی دەبێتەوە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە،  پێشنیازیشیكرد، دیموکراسی راوێژکاری لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان پیادە دەكرێت. بەڕێز ئۆجەلان ئاماژەی بەوەشكردووە: پابەندین بە لێدوانەکەمان کە لە بەیاننامەی ٢٧ی شوباتدا دەرچووە کە پەرەپێدانی پرۆسەکە پەیوەستە بە مەرجە سیاسی و یاساییەکانەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە لەم قۆناغەدا، لە رادەبەدەر گرنگە، دیاریكردنی پێداویستیە یاساییەكان و جێبەجێكردنیشی لە روانگەیەکی دروست و گشتگیرەوە بێت. لە کۆتاییدا بەڕێز ئۆجەلان جەختی لەوە کردەوە، سەدەی نوێی کۆمار دەبێت لەسەر بنەمای یاسای ئاشتی و دیموکراسی بێت.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایدەگەیەنێت عەبدوڵا ئۆجەلان لە دیدارەکەی دوێنێیی ئیمراڵیدا بە شاندەکەی گوتووە، پرۆسەکە لە دۆخی سەرقاڵکردن و کاتکوشتندایە، گەر کۆمیسیۆنەکە سەردانی بکەن، ئەوا پرۆسەی دانوستانی دیموکراتیک دەستپێدەکات.  لە بەشداری بەرنامەیەکەی ژن تیڤیدا،  تولای حاتم ئۆغۆللاری هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)  وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە، ئۆغوللاری لە بەرنامەکەدا ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کردووە، کۆمیسیۆن کەوتووەتە دۆخی سەرقاڵکردن و کاتکوشتنەوە، بۆیە گەر کۆمیسیۆن بێنە ئیمراڵیی، ئەوا دەستپێشخەری پرۆسەی دانوستانی دیموکراتیکی دەکەم. تولای حاتەم ئۆغۆللاری لەو بارەیەوە ئەمەی گوت: "هەروەها ڕۆشتنی کۆمیسیۆن بۆ دوورگەی ئیمراڵی یەک لەو بابەتانەیە کە بووەتە ڕۆژەڤ. بێگومان بەڕێز ئۆجالان دەڵێت گەر کۆمیسیۆن بێنە ئیمراڵێ، "لەگەڵیاندا دانوستانی دیموکراتیک بەڕێوەدەبەم". هەروەها ئەم خواستەی بەڕێز ئۆجالان، نەک بە تەنها لەگەڵ کۆمیسیۆنە، بەڵکو دەیەوێت لەگەڵ هەموو کەس و لایەنەکاندا دیدار بکات و لەگەڵیاندا پرۆسەی دانوستانی دیموکراتیک دەستپێبکات. بەرێز ئۆجالان خودی خۆی ئەم خواستەی هەیە و دەیەوێت دەستی پێبکات. دەبێت بابەتی دەستوور بنەڕەتی بە جددییەتەوە وەرگیرێت. دەبێت کۆتای بە دواخستن بهێندرێت. بەڕێز ئۆجالان دۆخە وەک وەک دۆخێکی دواخستن دەبینێت. دەبێت زۆر بە زووی کۆتای بەم شتە بێت. بەڕێز ئۆجالان هەموو ئەمانەی باسکردووە و هەروەها زۆر نیگەران بووە لەوەی کۆمیسیۆن ڕێگەیان نەداوە بەوەی دایکان بە زمانی کوردی قسەبکەن، لەم ڕووەوە ناڕەزایەتی خۆی دەربڕییووە. ئاماژەی بەوەداوە، ڕێگریکردن لە کوردیی ئاخافتنی دایکان لە کۆمیسیۆنێکی لەم جۆرەدا کارێکی نەژادپەرستانەیە.  ئۆجەلان گەرمترین سڵاو و خۆشەویستی خۆی بۆ هەموو ئەوانەی لەوێ دەرەوە دەنێرێت. کارەکانی زۆر باشە و مۆڕاڵیشی تاڕادەیەک بەرزە. بێگومان پرۆسەکە باس و هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە. ئێستا ساڵێکی تەواو لە یەکەمی ئۆکتۆبەرەوە تێپەڕیوە. لە ماوەی ئەمساڵدا چی کراوە و نەکراوە، هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە. دەبێ ئەمە بڵێم: بەڕێز ئۆجەلان بە تایبەتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە مەرجەکانی ئەم پرۆسەیە دەبێ بەوپەڕی جددییەوە جێبەجێ بکرێن.  لە ڕاستیدا لە زۆرێک لە کۆبوونەوەکاندا بانگەوازێکی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی هەمووان جدی بن. بۆچی بانگەوازێکی وا هەیە بۆ جددی؟ وەک دەزانن کۆمیسیۆن ماوەیەکە گوێگرتن لە تەلەفۆن ئەنجام دەدات. بە دڵنیاییەوە ئێمە بەهای ئەم هەوڵانەی گوێگرتن لە تەلەفۆنەکان دەدەین و گرنگییەکی زۆریان پێدەدەین. بەڵام، ئەوان بەس نین. پێشنیارمان کرد کە ئەم هەوڵانەی گوێگرتن لە تەلەفۆن لەلایەن لیژنەیەکی لاوەکی لە ژێر پەرلەمانەوە بەردەوام بێت. ئەمانە هەموویان بەڵگەنامەی مێژوویین و یادەوەری و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەن؛ هەروەها ڕەزامەندییەک پەروەردە دەکەن کە بەشدارییەکی بەرچاوی دەبێت لە کۆمەڵایەتیکردنی ئاشتی.  لەم ڕووەوە زۆر گرنگە، بەڵام یەکێک لە خاڵە بنەڕەتییەکان کە بە درێژایی ئەم پرۆسەیە جەختمان لەسەر کردووەتەوە، دەستپێکردنی خێرای چاکسازییە یاسایی و ڕێکخراوەییەکانە. بەڕای ئێمە زۆر لەمەوبەرە. کاک ئۆجالانیش ئەمە بەو شێوەیە دەبینێت و بە تایبەتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جەختی لەسەر ئەم خاڵە کردەوە. جەختی لەسەر پێویستی تاوتوێکردنی ئەم پرۆسەیە بە هێزتر لەسەر پلاتفۆرمێکی سیاسی بەبێ دواکەوتن، و دەستپێکردنی کارکردن لەسەر چاکسازی یاسایی و ڕێکخراوەیی بەبێ دواکەوتن.  مەبەستی لە قسەکردنی زۆرەملێ لەسەر شانۆی سیاسی چییە؟ مەبەستی قسەکردنە بە زۆر لەسەر شانۆی سیاسی بۆ چارەسەر. ئەو ئەمانەی خوارەوە دەڵێت: تەنها پێکهێنانی کۆمیسیۆن و گوێگرتن بەس نییە. لە هەمان کاتدا یەکێک لە ئەرکە بنەڕەتییەکانی کۆمیسیۆن چالاکیی یاسادانانە. بۆیە لەم دیدارەدا بەڕێز ئۆجەلان بە تایبەتی جەختی لەسەر گرنگی مێژوویی هاندانی پەرلەمان کردەوە کە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و لە زووترین کاتدا ئەم بەرپرسیارێتییە بەجێبهێنێت.  وە بێگومان یەکێک لەو خاڵانەی کە لەم گفتوگۆیانەدا سەریهەڵدا ئەوەیە کە ئەم هەنگاوانە بە شێوەیەکی هاوبەش دەگیرێنەبەر. بە واتایەکی تر، شاندەکان بەشداری گفتوگۆی چڕتر دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم هەنگاوە کۆنکرێتییانە لە یەکتردا دەگیرێن. ئەمەش پێشهاتێکی بەرچاوە. ئاخر ئەم پرۆسەیە لە ڕێگەی گفتوگۆی نێوان لایەنەکانەوە بەرەوپێش دەچێت. وە هەمیشە ڕامانگەیاندووە کە پێویستە هەندێک هەنگاو بە یەکەوە بنرێت. تا ئەمڕۆ لایەنێک کۆنکرێتترین هەنگاوی ناوە. لە ٢٧ی شوباتدا کاک ئۆجەلان پەیوەندییەکی کرد. دواتر کۆنگرەی پارتی بانگهێشت کرد و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دا. دواتر لە ١١ی تەمموزدا لە شاری سلێمانی مەراسیمی سوتاندنی دەمانچە بەڕێوەچوو. گروپێکی ئاشتی و گروپێکی ئاشتی ٣٠ کەسی و هاوسەرۆکی پەکەکە بەشدارییان لە مەراسیمی سوتاندنی دەمانچەدا کرد. هەموو ئەمانە هەنگاوی زۆر کۆنکرێتین. بێگومان گەورەترین چاوەڕوانیمان لە وەڵامی ئەم هەنگاوە کۆنکرێتیانەدا دەرکردنی ڕێسای یاساییە لە چوارچێوەی سیاسەتی دیموکراسی لە تورکیە. بە واتایەکی تر پەیڕەوێکی یاسایی سەبارەت بە پارتی کە چەکی داناوە. هەر بۆیە ئێمە ئەمە بە "ڕێسایەکی تایبەت" ناودەبەین.  سەردانەکەی کۆمیسیۆنی پەرلەمان بۆ ئەو دوورگەیە تەوەرێکی دیکەی بەرنامەی کارە. بێگومان کاک ئۆجالان دەڵێت ئەگەر کۆمیسیۆن بێتە ئێرە "دانوستاندنێکی دیموکراسییان لەگەڵ دەکەم". هەروەها دەیەوێت لەگەڵ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا کۆببێتەوە، نەک تەنها کۆمیسیۆن، بەڵکو خۆی زۆر کەسی تر، و دەستپێشخەری پرۆسەی دانوستانی دیموکراسیانە لەگەڵیاندا بکات.  داوای ئەم پرۆسەی دانوستانە دیموکراسییە دەکات و خواستی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکەی دەردەبڕێت. پێویستە بەوپەڕی جددییەوە بابەتە یاساییەکان چارەسەر بکرێن. دەبێت واز لە دواخستن بهێنرێت. ئەو پرۆسەکە وەک پرۆسەیەکی وەستاو و درێژخایەن دەبینێت. ئەمەش دەبێت دەستبەجێ کۆتایی پێبێت. بێگومان کاک ئۆجالان هەموو ئەمانەی دەربڕی و پەشیمانی و ناڕەزایی قوڵی خۆی دەربڕی، بەتایبەتی سەبارەت بە شکستی کۆمیسیۆن لە ڕێگەدان بە دایکان بۆ قسەکردن بە زمانی کوردی. هه ڕوه ها ڕایگه یاند که قبووڵکراو نییه کۆمیسیۆنێک که بۆ ئه و مه به سته دامه زراوه ڕێگه به ​​دایکان نه دات به کوردی قسه بکه