هاوڵاتی بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆبێتەوەو سێ كاندیدیش كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستەكە دەكەن. بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ 13ی كانونی دووەمی 2024ی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆدەبێتەوە، لەوبارەیەوە موعین كازمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند"تا ئێستا لەناو ماڵی سوننە رێككەوتنی سیاسی لەسەر كاندیدێكی گشتگیر بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نەكراوە". "مەرج نییە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لە حزبی تەقەدوم بێت كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات، هاوپەیمانی عەزم مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیازكردووە و چوارچێوەی هەماهەنگیش پشتیوانی ئەو كاندیدە دەكات" موعین كازمی وا دەڵێت. شەعلان كەریم كاندیدی حزبی تەقەدومی حەلبوسییە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و تەڵاڵ زوبێعـیش وەك كاندیدی سەربەخۆ كێبڕكێ بەدەستهێنانی پۆستەكە دەكات.
هاوڵاتی وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند لەئەنجامی شەڕوپێكدادان لەنێوان سەربازەكانیان و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەپارێزگای دهۆك ژمارەی سەربازە كوژراوەكانیان بۆ 9 سەرباز بەرزبوەتەوە. وەزارەتی بەرگری توركیا شەوی رابردوو راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "لەئەنجامی شەڕو پێكدادانی سەربازانمان لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە لەهەرێمی كوردستان پێنج سەربازمان كوژراون و هەشت سەربازی دیكەش برینداربوون كە برینی سیانیان مەترسیدارە". بەچەند كاتژمێرێكی كەم لەبڵاوكردنەوەی ئەو راگەیەنراوە، وەزارەتی بەرگری توركیا راگەیەنراوێكی تری بڵاوكردەوەو رایگەیاند ژمارەی سەربازە كوژراوەكانیان لەهەرێمی كوردستان بۆ 9 سەرباز بەرزبوەتەوە.
هاوڵاتی وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند لەئەنجامی شەڕوپێكدادان لەنێوان سەربازەكانیان و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەپارێزگای دهۆك 13 سەربازیان كوژراون و برینداربوون. پەیامنێری هاوڵاتی لەبارەی پێكدادانەكەی ئەمڕۆی نێوان گەریلاكانی پەكەكەو سوپای توركیا وتی" شەڕو پێكدادانەكەی نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە لە بەرزاییەكانی گوندی سگێرێ لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی روویداوە" هاوكات دوای چەند كاتژمێرێك بەسەر شەڕوپێكدادانەكە، وەزارەتی بەرگری توركیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "لەئەنجامی شەڕو پێكدادانی سەربازانمان لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە لەهەرێمی كوردستان پێنج سەربازمان كوژراون و هەشت سەربازی دیكەش برینداربوون كە برینی سیانیان مەترسیدارە".
هاوڵاتی کەشناسی ھەرێم رایگەیاند تا پێش نیوەڕۆی سبەینێ شەمە باران و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت. بەشی پێشبینییەكانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم رایگەیاند "بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان بە شێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت لەدوای نیوە شەوەوە بارانبارین درێژە بكێشێ بۆ زۆربەی ناوچەكانی تری هەرێم. پێشبینیش دەكرێت تا پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك، هەولێر، راپەڕین زۆرترین ڕێژەی باران ببارێت. هەروەها بۆ دوای نێوەڕۆ و ئێوارەی شەممەش نمە باران بەشێوەی بچڕ بچڕ لە سەنتەری شارەكان و بەفرو باران لەناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت.
هاوڵاتی وتەبێژێكی ناتۆ رایگەیاند هێرشی ئەمریكاو بەریتانیا بۆ سەر حوسییەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن بەرگریكردن بووە بەمەبەستی پارێزگاری لە ئازادی بازرگانی لە یەكێك لەشاڕێكانی بازرگانی جیهان. بە پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ 12ی كانونی دووەمی 2024، وتەبێژی ناتۆ رایگەیاندوە" ئێران پشتیوانی لە چەكدارە حوسیەكان دەكات و پڕچەكیان دەكات، ئێران پێویستە هێزە بریكارەكانی خۆی لە ناوچەكە هەسار بكات". ناتۆ بەشداری نەكردووە لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر حوسییەكان، بەڵام ئەمریكا و بەریتانیا ئەندامی ناتۆن، هەروەها هۆڵەندا و كەنەدا دوو ئەندامی تری ناتۆن، پشتیوانیان لەم هێرشانە كردووە. وتەبێژەكەی ناتۆ ئاماژەی بەوە نەداوە ئایا 31 وڵاتی ئەندامی ناتۆ، پشتیوانیان لە هێرشی حوسیەكان كردووە یان نا.
هاوڵاتی پەرلەمانتارێكی كورد رایگەیاند حكومەتی عێراق دەیەوێت پشتبەست بەهەناردەی نەوتی هەرێم خشتەی خەرجی و موچەكانی بۆ ئەمساڵ دیاری بكات و بنێردرێتە پەرلەمان و لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم و تێچووی دەرهێنانەكەی لێكتێگەیشتن دروستبوە. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لەگەڵ وەزیری نەوتی حكومەتی فیدڕاڵ و بریكارانی وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دەرهێنان و دابەشكردن كۆبوەتەوە، راشیگەیاند "هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم و تێچووی دەرهێنـانی نەوت كە كێشەی سەرەكی نێوان هەردوو حكومەت بوو لەئێستادا لێكتێگەیشتنی لەسەر دروستبووە" ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕوو" حكومەتی فیدڕاڵ دەیەوێت دوای ئەوەی گرێبەستە نەوتیەكان لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە پێداچونەوەی پێكرا بگەن بەڕێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان لەسەر نرخی دەرهێنانی نـەوت، وەفدی حكومەتی هەرێمیش لەدوا سەردانیاندا بۆ بەغدا ئامادەیان دەربڕیوە سەرجەم گرێبەستەكان بخاتە بەردەم دیوانی چاودێری دارایی عێراق". "حكومەتی عێراق دەیەوێت پشتبەست بەهەناردەی نەوتی هەرێم خشتەی خەرجی و موچەكانی بۆ ئەمساڵ دیاری بكات و بنێردرێتە پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی، لە هەمواری یاسایی بودجە پرسی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیش چارەسەر بكـات". بڕیار رەشید وا دەڵێت.
هاوڵاتی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە دژی وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانانی عێراق سكاڵای تۆمار كرد. نەهرۆ رواندزی، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق سكاڵایەكیانی لە دژی تەیف سامی، وەزیری دارایی و محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان تۆماركردوەو داوای لە دادگا كردوە دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای خەرجیی كردەیی 15 پارێزگاكەی عێراق بەنادەستوری بزانێت، هەروەها وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عێراقیش بەپرەنسیپی یەكسانی لە جێبەجێكردنی یاسای بودجە پابەند بكات، بەتایبەت پارەداركردن لەسەر بنچینەی پارە بڕیار لێدراوەكان لەیاسای بودجە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق. بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای باڵای فیدراڵیش، بڕیارە رۆژی چوارشەممە، 24ی كانوونی دووەمی 2024، دادگاكە بۆ تاووتوێكردنی دوو سكاڵاكە كۆدەبێتەوە، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی سكاڵای دووەمی لەسەر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتە تۆماركردوەو داوایكردوە دادگاكە رێكارەكانی وەزارەتی نەوت لە دیاریكردنی بڕو نرخی بەرهەمە نەوتییەكانی فرۆشراو بەهەرێمی كوردستان بە نادەستوری بزانێت و وەزارەتی نەوت پابەند بكات بە پرەنسیپی یەكسانی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دابینبكات و بەهەمان نرخی پارێزگاكان.
هاوڵاتی وهزارهتی دهرهوهی عێراق رایگهیاند، سهركۆنهی هێرشهكانی ئهمریكا و بریتانیا بۆ سهر حوسییهكانی یهمهن دهكهن و فراوانکردنی بازنەی بەئامانجگرتن، کێشەکان چارهسهر ناکهن، بەڵکو دەبێتە هۆی فراوانبونی مەودای شەڕەکە. له بهیاننامهیهكدا كه ئهمڕۆ ههینی دهریكرد، وهزارهتی دهرهوهی عێراق سهرهڕای ئیدانهكردنی ئهو هێرشه، رایگهیاندوه: فراوانکردنی ناوچەکانی شەڕ کێشەکان چارەسەر ناکەن، چارەسەر ئەوەیە ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێک بدات بۆ راگرتنی هێرش و داگیرکاری لە فەلەستین. ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ بێبایەخکردنی تەواوەتی بانگەوازەکان بۆ وەستاندنی شەڕ، کە تەنانەت لەلایەن ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسەوە جەختی لەسەر دەکرایەوە، هەڵسوکەوتی شەڕانگێزی داگیرکەر بەردەوام بو، لەپشتەوە ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژئاوایی وەستاون و پێداگرن لەسەر پشتیوانیکردنی شەڕی قڕکردن دژی فەلەستینییەکان". له بهیاننامهكهدا هاتوه، "چارەسەر ئەوەیه کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرپرسیارێتیەکانی خۆی جێبەجێ بکات، هەروەها بڕیارنامەیەک دەربکات بۆ وەستاندنی شەڕی شەڕانگێزانە و دڕندانە دژی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە". هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر ئامانجەکانی حوسییەکان لە یەمەن، کوژرانی پێنج کەس و برینداربوونی شەش کەسی لێکەوتەوە، لهبهرامبهر بهرهی ئیدانهكردنی ئهو هێرشهش لهلایهن چین و روسیا و ئێرانهوه، 10 وڵات بهیاننامهیهكیان لهدژی حوسییهكانی یهمهن دهركرد. هاوكات ههریهك له ئهمریكا و بهریتانیا و ئوسترالیا و بهحرهین و كهنهدا و دانیمار و ئهڵمانیا و هۆڵهندا و نیوزلاند و كۆریای باشوور له بهیاننامهیهكی هاوبهشدا لهسهر وهشاندنی گورزهكان له حوسییهكانی یهمهن، بهیاننامهیهكی هاوبهشیان دهركرد و دهڵێن: " بهردهوام دهبین له بهرگریكردن له گرنگرینی رێرهوی ئاوی له جیهاندا". له بهیاننامهكهدا هاتووه كه ئهمریكا و بهریتانیا به پشتیوانیی هۆڵهندا و كهنهدا و بهحرهین و ئوسرالیا گورزیان له حوسییهكانی یهمهن وهشاندوه، ئهوهش وهك بهرگریكردنی تاك و بهكۆمهڵ له خودی خۆمان.
هاوڵاتی پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد کە ئامانجی سەرەکی "میلیشیا شیعەکان" لە هێرشکردنە سەر هەولێر داخستنی فڕۆکەخانەی هەولێر و داخستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستانە بەڕووی دونیای دەرەوەدا. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ دەنگی (ئەمریکا) ڕایگەیاندووە: "ئامانجی میلیشیا شیعەکان لە هێرشکردنە سەر شاری هەولێر هاوپەیمانان نییە، بەڵکوو هاوپەیمانانیان کردووەتە بیانوو، ئەگینا ئامانجی سەرەکیان داخستنی فڕۆکەخانەی هەولێر و داخستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستانە بەڕووی دونیای دەرەوەدا." شایانی باسە لەم هەفتەیەدا بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک، درۆنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرا، بەڵام درۆنەکان تێکشکێندران و خرانە خوارەوە. هاوکات بەپێی وتەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی بەرگری ئەمریکا، لە مانگی 10ی ساڵی 2023ەوە، 127 هێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا، بە تایبەت بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و فرۆکەخانەی هەریر لە هەولێر. لە هەرێمی کوردستانیش، سەرەڕای هێرشی بەردەوام بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی سەربازی هەریر، لە ڕۆژی شەممە 30ی مانگی 12ی 2023 هێرشکرایە سەر بارەگایەکی سەربازی هێزی گوڵانی پێشمەرگە لە پیرمام کە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دەنگی ئەمەریکا، چەند کیلۆمەترێک دوربوە لە سنوری بارەگای بارزانییەوە. میلیشیا شیعەکان لە مانگی 10ی ساڵی 2023ەوە، هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا چڕکردوەتەوە، بە پاساوی ئەوەی ئەمریکا پشتگیری ئیسرائیل دەکات لە شەڕی غەزەدا.
هاوڵاتی بەرەبەیانی رۆژی هەینی ١٢-١-٢٠٢٤ دوای چەندجار ئاگادار کردنەوەی حووسییەکان لە لایەن ئەمریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانەکانیانەوە، هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر بنکە و شوێنەکانی حووسییەکان و بە پێی ئەو زانیارییانەی کە هێزی ئاسمانی ئەمریکا بڵاوی کردۆتەوە، ٦٠ خاڵ لە ١٦ شوێنی کە لە لایەن حووسییەکانەوە بە کار دەهێنران کراونەتە ئامانج و زیانی گەورەیان پێ گەیشتووە. ئەم هێرشانەی ئەمریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی دوای ئەوە هات کە حووسییەکان بەردەوام بوون لە هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و بازرگانی ئەو ناوچەیان خستبووە مەترسییەوە. لە وەڵامدا، حووسییەکان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و عەلی قەحوم، سەرکردەی گروپی ئەنسار الله (حووسییەکان) لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” بڵاویكردهوه، “وەڵامدانەوەی یەمەن زۆری نەخایاند، ئێستا هێزە چەکدارەکانی یەمەن وەڵامی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیایان لە دەریای سور دایهوه، شوێن و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا-بریتانیا دەکاتە ئامانج، ئەوەی دێت گەورەترە”. ئەم سەرکردەیەی حووسییەکان هەروەها ئاماژهی بهوهشكردوه، سهنعای پایتهخت و پارێزگاکانی دیکە بە فڕۆکەی ئەمریکی و بریتانیا بۆردومان دەکرێن، شەڕەکە گەورەتر و گەورەتر دەبێت و لە دەرەوەی خەیاڵ لە دژی ئەمریکییەکان و ئینگلیزەکان، “شەڕێکی ئاشکرایە و هێزی یەمەنییەکان ئامادەیە و دهبێت چاوهڕوانی وهڵامی توندتربن و پەشیمان دەبنەوە لە شەڕانگێزی خۆیان”. جێگەیباسە دوا بەدوای هێرشەکان دهیان كهس له بهردهم كۆشكی سپی له واشنتۆن خۆپیشاندانێكی ناڕهزایهتییان دژی "دهستپێكردنی جهنگی ئهمهریكا بهرامبهر به حوسییهكان" ئهنجام دا و خۆپیشاندهران دروشمی "بژی یهمهن، دهست له یهمهن ههڵبگرن"ـیان دهگوتهوه. هاوكات بههۆی ئهو هێرشه ئاسمانییانهی ئهمهریكا و بهریتانیا بۆ سهر بنكه و بارهگاكانی حوسییهكان، نرخی نهوت به رێژهی 2،3% بهرز بووه و نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت گهیشته 79.22 دۆلاری ئهمهریكی. حووسییەکان کێن؟ حووسییەکان گرووپێکی زەیدین، کە هەرچەن لە باری بیروباوەڕەوە زۆر لە شیعەکان نزیکن، بەڵام بە پێچەوانەی شیعەکان ئەوان باوەڕیان بە ١٢ ئیمام نییە، بە مانایەک ئەوان شیعەی ١٢ ئیمامی نین. ئەوان زەیدین. شیعەکان و زەیدییەکان لە دوای ئیمامی چوارەمی شیعەکانەوە لە یەکتر جیا ئەبنەوە. زەین ئەلعابدین ئیمامی چوارەمی شیعەکان و زەیدییەکانە. بەڵام لە ئیمامی پێنجەمدا زەیدییەکان و شیعەکان لە یەکتر جیا ئەبنەوە. شیعەکان محەممەد باقر کوڕی زەین ئەلعابدین بە ئیمامی پێنجەمی خۆیان ئەزانن. بەڵام زەیدییەکان، یەحیا کوڕی زەید بە ئیمامی پێنجەمی خۆیان ئەزانن. یەحیا کوڕی زەید، ناسراو بە ئیمامزادە یەحیای کوڕی زەید لە گونبەدی کاووس لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران نێژراوە. زەیدییەکان ٣٥ لە سەدی دانیشتوانی یەمەن پێک دەهێنن و حووسییەکان کە خێڵێکی گەورەن لە پارێزگای سەعدە لە باکووری رۆژئاوای یەمەن، بەشێکن لە حەشیمەتی زەیدییەکان لە یەمەن. زەیدییەکان بۆ ماوەی چەند سەدە، لە ساڵی ٨٩٣ی زایینییەوە تا ١٩٦٢ دەسەڵاتی یەمەنیان بە دەستبووە، بەڵام دوای ١٩٦٢ بەرەبەرە کەوتنە حاشیەوەو دەسەڵاتیان لێ وەرگیرایەوە. لە بری ئەوان سوننەکان کە نزیک بوون لە سعوودیە دەسەڵاتیان گرتە دەست. زەیدییەکان لە ١٩٦٢ەوە هەوڵیان داوە دەسەڵات بگرنەوە دەست و جارێکیتر شکۆی لە دەستچوویان بۆ بگەڕێتەوە. لە ١٩٦٢ەوە تا ٢٠١٤ زەیدییەکان دەرفەتێکی ئەوتۆیان دەستنەکەوت بەوەی بتوانن هێز و توانای خۆیان بخەنە ڕوو. رووداوەکانی بەهاری عەرەبی دەرفەتێکی بۆ ئەوان خولقاند کە بتوانن جارێکیتر خۆیان یەکبخەنەوە. لە سەردەمی رووداوەکانی بەهاری عەرەبیدا و لە ساڵی ٢٠١١دا حووسییەکان توانیان دژی حکوومەتی ناوەندی عەلی عەبدوڵڵا ساڵەح شۆڕش بکەن و بوون بە هۆی رووخانی حکوومەتی عەلی عەبدوڵڵا ساڵەح و دوای ئەوە میلیشیا زەیدییەکان سەنعا پێتەختی یەمەنیان وەک پێتەختی خۆیان ناساند. حووسییەکان لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی ئەکران و عەلی عەبدوڵڵا ساڵەح لە لایەن سعوودییەوە پشتیوانی ئەکران. ساڵی ٢٠١٥ و هاوکات لە گەڵ گفتوگۆی ناوکی کۆماری ئیسلامی ئێران و ٥ وڵاتی زلهێز لە لۆزانی سویسرا، بەرەیەکی عەرەبی بە رێبەری سعوودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هێرشیانکردە سەر دەسەڵاتی حووسییەکان لە یەمەن و توانیان حووسییەکان تێک بشکێنن. بەڵام ئەم جەنگە کە چەند ساڵی خایاند بنبڕکردن و لەناوچوونی حووسییەکانی لێنەکەوتەوە کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی ئەکرێن، سەرەنجام دوای کوژرانی دەیان هەزار کەس و نەهامەتی و برسێتی، حووسیەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی ئەکرێن و بەرەی سوننە کە لە لایەن سعوودیەوە پشتیوانی ئەکرێت، رێککەوتن و ئاگربەستێکیان راگەیاندووە. رەشاد عەلیمی وەک سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی بەدەستە. لە ساڵی ٢٠١١ەوەو سعوودییە و ئێران بۆ ماوەی چەند ساڵ بە هۆی پشتیوانیکردنی ئێران لە حووسییەکان و پشتیوانیکردنی سعوودیە لە بەرەی سوننە، ناکۆکییە مێژینەکەیان قووڵتر ببۆوەو بۆ ماوەی چەند ساڵ پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسیان نەما. بەڵام دوای ٢٠٢٢ و ئاگربەستی نێوان سوننەکان و حووسییەکان، پەیوەندی نیوان تاران و ریاز بەرە بەرە بەرەو باشتربوون رۆشت. سعوودییە بە شێوەی راستەوخۆ کەوتە گفتوگۆ لە گەڵ حوسییەکان و رێبەرانی حووسیەکانی یەمەن، بە شێوەی راستەوخۆ لە لایەن سعوودیەوە پێشوازیان لێکرا. بۆچی حووسییەکان بوون بە بەشێک لە جەنگی ئیسرائیل حەماس؟ دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەم و وەڵامدانەوەی ئیسرائیل، حووسییەکان رایانگەیاند بۆ پشتیوانی لە خەلکی غەزەو فەلەستین هێرش ئەکەنە سەر ئەو کەشتیانەی کە سەر بە ئیسرائیلن یان بەرەو ئیسرائیل ئەڕۆن. هەرچەند لە زۆربەی هێرشەکانیاندا هێرشیان کردۆتە سەر ئەو کەشتییە بارهەڵگرانەی کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیسرائیلەوە نەبووە. حووسییەکان تەنانەت پێش دەستپێکی جەنگی حەماس کێشەیان بۆ کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور دروست ئەکرد. بەڵام لە رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمەوەو دوای تەقینەوەی نەخۆشخانەی ئەلهەڵی غەزە، هێرشەکانی خۆیان زیاتر کردوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی سینتکۆم بڵاوی کردۆتەوە، لە ١٩-١١-٢٠٢٣ەوە، ٢٦ جار لە لایەن حووسییەکانەوە هێرش ئەکرێتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور. هێرشە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییەکان، وایکردووە ئەمریکا هێزێکی تایبەتی دەریاوانی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور پێک بهێنێت. حووسییەکان بەردەوام باس لەوە ئەکەن تا ئەو کاتەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە رانەگیردرێت، دەستبەرداری هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان نابن. هەرچەند رۆژی سێ شەممە ٢١-١٢-٢٠٢٣ دوای ئەوەی حووسییەکان هێرشیان کردە سەر کەشتیەکی نەرویجی، یەحیا سەریع وتەبێژی حووسییەکان رایگەیاند تا ئەو کاتەی خاردن و دەرمان بۆ برایانی فەلەستینیمان لە کەرتی غەزە دابین نەکرێت، بەردەوام ئەبین لە هێرشەکانمان. پەیوەندی نێوان حووسییەکان و ئێران دوای هەر هێرشێکی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان، ئەمریکا کۆماری ئیسلامی وەک بەرپرسی ئەو هێرسانە ناساندووە، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام بانگەشەی ئەوە ئەکەن کە رێبەرانی حووسییەکان و میلیشیا سەربازییەکانیتر کە ئێران وەک ( هێڵی بەرگری) ناویان ئەبات، سەربەخۆ کار ئەکەن و فەرمان لە کەس وەرناگرن. چەند ساڵ لەوە پێش ، سعوودیە لەو ساڵانەدا کە لەگەڵ حووسییەکان لە جەنگدا بوو بەردەوام کۆماری ئیسلامی بەوە تۆمەتبار ئەکرد کە پشتیوانی میلیشا حووسییەکان ئەکات. هەروەها لەم ساڵانەدا بەردەوام ئەمریکا و سعوودیە، کۆماری ئیسلامی بەوە تۆمەتبار ئەکەن پشتیوان و هاندەری حووسییەکان بوون لە هێرشەکانیان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان ئارامکۆ لە ساڵی ٢٠١٩، هەروەها ئەو هێرشانە بە چەکی ئێرانی کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە. هەروەها لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دا، بەرپرسانی ئەمریکی بە نمایش کردنی بەشێکی تێکشکاوی مووشەکێک کە دەوترا لە یەمەنەوە بەرەو سعوودییە هەڵدراوە، باسیان لەوە کرد پارچەی ئەو مووشەکانە لە ئێران بەرهەم هاتووە و دامەزراوەیی پێشەسازی سەربازی ( شەهید باقری ئێران) دروستی کردووە. چاودێرەکان لەسەر ئەو باوەڕەن جۆری هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشییە بازرگانییەکان، زۆر لەو هێرشانە ئەچێت کە هێزە دەریاییەکانی سپای پاسداران پێشتر کردوویانەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە کەنداو. هەروەها لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کە بەرەی عەرەبی بە رێبەری سعوودییە و یەمەن دژی حووسییەکان دەجەنگان، سعوودییە زۆرجار باسی لەوە کرد بە مووشکی زولفەقاری ئێرانی هێزەکانی بەرەی عەرەبی و سعوودییە. حسێن بەدرەدین حووسی، رێبەری حووسییەکان لە دەیەی ١٩٨٠ سەردانی قومی کردووەو پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ رێبەرانی کۆماری ئیسلامی دامەزراندووە. لەو کاتەوە پەیوەندییەکانی دوولایەن پەرەی سەندوەو کۆماری ئیسلامی بەردەوام پێشوازی لە رێبەرانی ئەم گرووپە میلیشیا شیعەیە کردووە. بە هەموو ئەمانەوە بە هۆی جۆری پەیوەندییە شاراوە سەربازی و ئابوورییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و حووسییەکان، بەڵگەی روونتر لەم پەیوەندەدا و لەسەر هاوکاری و پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامی لەم گرووپە لە بەردەستدا نییە، بەڵام هەموو کەس بە دڵنیاییەوە باس لەوە ئەکەن چالاکییەکانی حووسییەکان وەک یەکێک لە هێزە بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی، لە بەرژەوەندی تاراندایە.
هاوڵاتی دوای هەشت ساڵ سوپای ئەمریکا و بەریتانیا دوبارە هێرشیانکردەوە سەر حوسییەکانی یەمەن ئەویش دوای ئەو گرژیانەی بەهۆی جەنگی غەززەوە دروستبوون و ژمارەیەک هێرشکرانە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سور هاوکات هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشەکانی بەیانی ئەمڕۆ بە" پێویست: دەزانن. بهرهبهیانی ئهمڕۆ (ههینی 12ـی كانوونی دووهمی 2024) وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا (پێنتاگۆن) رایگهیاند، نزیكهی 10 هێرشی ئاسمانیان بههاوبهشی لهگهڵ هێزه ئاسمانییهكانی بهریتانیا بۆ سهر پێگه و جبهخانهی چهكداره حوسییهكانی یهمهن له چهند شارێكی ئهو وڵاته ئهنجام داوه. لهلای خۆیهوه جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بەسەرکەوتوویی پێگەی گرووپە هەڵگەڕاوەکانی نزیک لە ئێرانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومان کردووە. بایدن راشیگەیاندووه، رێكکاری دیکە دەگرنەبەر لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور. ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە، هێرشکردنە سهر بنکە و پێگه و جبهخانهی حوسییەکانی نزیک لە ئێران لەناو خاکی یەمەن گرنگ و لە جێگەی خۆیدا بوو. هاوکات، حوسییەکان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و عەلی قەحوم، سەرکردەی گروپی ئەنسار الله (حوسییەکان) لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” بڵاویكردهوه، “وەڵامدانەوەی یەمەن زۆری نەخایاند، ئێستا هێزە چەکدارەکانی یەمەن وەڵامی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیایان لە دەریای سور دایهوه، شوێن و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا-بریتانیا دەکاتە ئامانج، ئەوەی دێت گەورەترە”. ئاماژهی بهوهشكردوه، سهنعای پایتهخت و پارێزگاکانی دیکە بە فڕۆکەی ئەمریکی و بریتانیا بۆردومان دەکرێن، شەڕەکە گەورەتر و گەورەتر دەبێت و لە دەرەوەی خەیاڵ لە دژی ئەمریکییەکان و ئینگلیزەکان، “شەڕێکی ئاشکرایە و هێزی یەمەنییەکان ئامادەیە و دهبێت چاوهڕوانی وهڵامی توندتربن و پەشیمان دەبنەوە لە شەڕانگێزی خۆیان”. جێگەیباسە دوا بەدوای هێرشەکان دهیان كهس له بهردهم كۆشكی سپی له واشنتۆن خۆپیشاندانێكی ناڕهزایهتییان دژی "دهستپێكردنی جهنگی ئهمهریكا بهرامبهر به حوسییهكان" ئهنجام دا و خۆپیشاندهران دروشمی "بژی یهمهن، دهست له یهمهن ههڵبگرن"ـیان دهگوتهوه. هاوكات بههۆی ئهو هێرشه ئاسمانییانهی ئهمهریكا و بهریتانیا بۆ سهر بنكه و بارهگاكانی حوسییهكان، نرخی نهوت به رێژهی 2،3% بهرز بووه و نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت گهیشته 79.22 دۆلاری ئهمهریكی.
هاوڵاتی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند ئەمریكا هاوكارییەكانی بۆ مووچەی پێشمەرگە كەمكردوەتەوەو لە ساڵی 2026دا سفر دەبێتەوەو بڕینی هاوكارییەكان كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر وەزارەكەیان و دەبێت حكومەتی هەرێم قەرەبووی ئەو كەمكردنەوەیە بكاتەوە. لیوا ڕوكن بەختیار، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە "یاداشتنامەیەكی تێگەشتنمان هەیە لەنێوان پەنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا) و وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاگاداری حكومەتی عێراق بۆ چوار ساڵ و هەر مانگێك 20 ملیۆن دۆلارو چەندین چەك و ئەجهیزات ومەشق و ڕاهێنان لە خۆی دەگرێت، ساڵانە هاوكاریە ماددیەكان كەم دەبێتەوە بەڕێژەی لەسەدا 25، واتە لە 2026دا سفر دەبێتەوە." وتیشی "كەمكردنەوەكە سزا نیە، بەڵكو بەپێی ئەو لێكتێگەشتنەیە كە هەیە لە نێوانماندا." یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ساڵی 2016 ئەنجامدراو لە مانگی 10ی 2022 نوێكرایەوە، بەپێی لێكتێگەشتنەكە پەنتاگۆن مانگانە 20 ملیۆن دۆلارو چەندین چەك و ئەجهیزەی جەنگی و مەشق و ڕاهێنان پێشكەش بەهێزە هاوبەشەكانی پێشمەرگە دەكات و هاوكاردەبێت لە یەكگرتنەوەی هێزەكانی 70 و 80 و دروستكردنی هێزی پێشمەرگەیەكی هاوبەش. هاوكارییەكانی ئەمەریكا بەكاردەهێندرێن بۆ دابینكردنی مووچەی نزیكەی 54 هەزار پێشمەرگە كە ڕاستەوخۆ لەژێر فرمانی وەزارەتی پێشمەرگەدان. بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر، كەمكردنەوەی ئەو هاوكارییانە لە 20 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلار لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە. لیوا ڕوكن بەختیار دەشڵێت " كەمبوونەوەی هاوكاریەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، كاریگەری دەبێت لە تازە بوونەوەی چەك و ئەجهیزاتەكانی پێشمەرگە، بڕینی هاوكارییەكان كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پێشمەرگەو هێزەكانی عێراقیش." ئەمنیداری وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستوەتەڕوو "دەبێت وەزارەتی پێشمەرگەو حكومەتی هەرێم قەرەبووی ئەو كەمبوونەوەیە بكەنەوە و پلانیان هەبێت بۆ پڕكردنەوەی ئەو كەم بوونەوەیە".
هاوڵاتی شارەزایەكی بواری كەشناسی رایگەیاند لەئەمشەوەوە كاریگەری شەپۆلی باران و بەفربارین لەسەر ناوچەكەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت بۆ سبەینێش لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕو تەرزە هەورە بروسكەی توند رودەدات. محەمەد كەلاری شارەزا لەبواری كەشناسی لەهەرێمی كوردستان و عێراق بڵاویكردەوە"كاریگەری شەپۆلەكە لە ئەمشەو و سبەی ڕۆژی هەینیدا زیاتر چڕ دەبێتەوەو ئەگەری بارینی باران و بەفری زیاترو ڕوودانی بروسەكەی توند هەیە لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕو تەرزە لە زۆرێك لە ناوچەكان". رونیشیكردوەتەوە"ئەگەری بەفر زیاتر دەبێت بەتایبەت لە سبەی و درەنگانی سبەی شەوی شەممە كە ئەگەر هەیە بەشێكی لوتكەی چیاكان یەكەم بەفری ئەمساڵیان لێ ببارێت، ئەم بارودۆخەش هەتا ڕۆژی یەكشەمە و بەشێكی دووشەمە لەسەر ناوچەكانمان بەردەوامی هەبێت".
هاوڵاتی هێزەكانی ئێران لە دەریای عومان دەستیان بەسەر كەشتیەكی نەوت هەڵگری ئەمریكادا گرت و میدیای ئێران وێنەی كاتی دەستبەسەردارگرتنەكەی بڵاوكردوەتەوە. بەپێی هەواڵێك كە ماڵپەڕی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویكردوەتەوە "ئەمڕۆ هێزەكانی دەریایی سوپای ئێران، پێش بەفەرمانی دادگا دەستیان بەسەر كەشتییەكی ئەمریكاییەكاندا گرتووە لە دەریای عومان". ماڵپەڕەكە وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە ژمارەیەك هێزی سەربازی بە كۆپتەر لەسەر ئەم كەشتییە نەوتهەڵگرە دادەبەزن. ئەوەشی خستوەتەڕوو "بەپێی زانیارییەكانی پەیوەندییە گشتییەكانی هێزی دەریایی سوپا، دوای ئەوەی مانگی نیسانی رابردوو كەشتی (سوئز راجان) دەستیبەسەر نەوتی ئێراندا گرت و دزی، ئەمڕۆ ئەو كەشتییە بەناوێكی نوێ و بەناوی نیكۆلاس ST لە دەریای عومان دەستی بەسەردا گیراوە".
سەرچاوە هەواڵگرییەكانی بەریتانیا رایانگەیاند روسیا دوای پەلاماردانی ئۆكرانیا، دووبارە دەزگای سمیرشی هەواڵگری سووپای روسیای دروستكردۆتەوە. مێژووی دامەزراندنی ئەم دەزگایە دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی جیهانیی دووەم كە بەسەردەمی ستالین ناسراوەو جۆزێف ستالینی سەرۆكی یەكێتی سۆڤێت بەمەبەستی دۆزینەوەی بەكرێگیراو سیخووڕەكانی سەر بە ئەڵمانیای ناو سوپای سوور فەرمانی بەدامەزراندنی كرد. لەسەرەتاكانی ساڵی 1941دا، دوابەدوای ئەوەی مەكتەبی چواری ناو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ووڵاتی سەر بەدەسەڵاتدارێتی كاروباری ناوخۆی گەل، بەرپرسیارێتی قەڵاچۆكردنی سیخوڕەكانی ناو سوپای سووری گرتە ئەستۆو بە فەرمانێكی راستەخۆی ستالین ، ئەم مەكتەبە هەڵوەشێنرایەوەو ناوەكەی كرا بە كۆمیساریای گەل بۆ كاروباری ئاسایشی ووڵات. لەلایەكی دیكەشەوە هەر لەو ماوەیەدا دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی سۆڤێت چەند گۆڕانكارییەكی بنەڕەتییان تێدا ئەنجامداو كۆمیساریای گەل بۆ كاروباری ناوخۆیی كە بە (ئێن كەی ڤی دیش) ناسراوە دەستكراوە بوو لە چاودێریكردنی سوپای سوورو دیاریكردنی سیخوڕە ئەڵمانییەكان و ئەوانەی كە دژ بەسیاسەتەكانی جۆزێف ستالین بوون. هەرچەندە كاری سەرەكی ئەم دەزگایە لە چالاكییە دژە سیخوڕییەكاندا خۆی دەبینییەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەندامەكانی سمیرش، چەندین پلەدارو سەربازی ناو سوپای سووریان بەتۆمەتی دژایەتیكردنی ستالین گولەباران كرد. لە ساڵی 1942شدا بەفەرمانێكی راستەخۆی ستالین، دەزگای سمیرش لەناو هەناوی ئێن كەی ڤی دی دامەزرا كە لە سێ بەشی سەرەكی پیكهاتبوو، خودی ستالین ئەم ناوەی بۆ هەڵبژارد، كە بەمانای مردن بۆ سیخوڕەكان یان مردن بۆ خۆفرۆشان دێت. لە 14 ی نیسانی ساڵی 1943شدا ، یەكێتی سۆڤێت بەفەرمی ئەم دەزگایەی بە بەشێك لە سوپای سوور ناساندو چەندین كاری جۆراوجۆری وەك بەدواداچوون و قەڵاچۆكردنی سیخورەكانی ناو سووپا و یەكێتی سۆڤێت و جیاكردنەوەو پۆلێنبەندی ئەو بەڵگەنامە ئەڵمانییە جیاوازانەی كە دەست یەكێتی سۆڤێت كەوتبوون و رێنمایی بەكرێگیراوەكانی یەكێتی سۆڤێت لە ووڵاتانی دیكە و كوشتنی ئەو فەرماندە سەربازیانەی كە لە جێبەجێكردنی كارەكانیان سەركەوتوو نەبوون و بەسزاگەیاندی ئەوانەی لە ریزەكانی سوپا رایاندەكردو پێكهینانی لیژنەی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لەو سەربازانەی كە بەمەبەستی جیهێشتنی شەڕگەكان خۆیان نەخۆش دەخست، بە دەزگاكە سپێردرابوو. كارێكی دیكەی ئەم دەزگایە بریتی بوو لە چاودێریكردنی بازاڕو رێگریكردن لە دامەزراندنی بازاری ڕەش و دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی كە دژ بە سیستم و سیاسەتی ستالین بوون. لە دوای كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمیش، فەرمانی گەڕان و دەستگیركردن یان كووشتنی ئەدۆلف هیتلەریان پێسپێردراو فەرمانیان پێكرا بە دەستگیركراوی یا كوژراوی بیهێننەوە بۆ مۆسكۆ، دوابەدوای گەڕانێكی چڕیش، ئەندامانی ئەو دەزگایە توانیان پاشماوەی سووتێنراوی جەستەی هیتلەر بدۆزنەوە. ئەم دەزگا دژە سیخوڕییە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە كارەكانی بەردەوام بوو و دواجار لە 4ی 5ی 1946 بەفەرمانێك هەڵوەشایەوە، لەدوای نزیكەی 77 ساڵ لە هەڵوەشانەوەشی، بەپێی راپۆرتە بەریتانییەكان پۆتینی سەرۆكی روسیا دووبارە لە جەنگی ئۆكرانیا ئەم دەزگایەی دامەزراندۆتەوە.
