هاوڵاتی كەمێك پێش ئێستا، لە پارێزگای سلێمانی دوو كرێكارى كۆمپانیایەكی پاككەرەوەی خۆڵ و خاشاك لە کاتى کارکردندا برینداربوون و لەکاتى گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە یەکێک لەوانە گیانى لەدەست دا و برینى ئەوى دیکەشیان سەختە. بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، لە كۆمپانیای خالید شینكی بۆ كاری پاككەرەوەی خۆڵ و خاشاك، بەهۆی تێكچوونی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان، دوو كرێكار بریندار دەبن لەکاتى گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە یەکێک لەوانە گیانى لەدەستدا و برینى ئەوى دیکەشیان سەختە. ڕووداوەكە بەهۆی جەگی ئۆتۆمبێلێكی پاككەرەوە بووە، كاتێك لە كار كەوتووە ئەو دوو كرێكارە پیشەیان فیتەر بووە لەو كۆمپانیایە، ویستوویانە جەگەكە چاك بكەنەوە، بەڵام جەگەكە دەرچووە و بۆدی بارهەڵگرەكە كەوتووە بەسەر كرێكارەكاندا . بە گوێرەی زانیارییەکان یه‌كێك له‌ كرێكاره‌كان به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، دوای ته‌واوبونی رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌ ئاماده‌یی كه‌سوكاره‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی ده‌كرێت، كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوه‌ و كاری پێویستی بۆ ده‌كرێت و له‌ ئێستادا له‌ ژێر چاودێڕی چڕدایه‌. ساڵانه‌ سه‌دان كرێكار له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی كاركردندا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌هۆى نه‌بونى سه‌لامه‌تى له‌شوێنى كار ده‌بنه‌ قوربانى.

هاوڵاتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا"پنتاگۆن" ئاماری هێرشەکانی سەر بنکە و هێزەکانیان لە عیراق و سووریا ئاشکرا کردو رایگەیاند، تەنها لە دوای 4 ی مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا ، واتە لەدوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغداد ، نۆ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان . لەمبارەیەوە " پاتریک رایدەر" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: لە ماوەی 4ی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، 9 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانمان و بەگشتیش کۆی گشتی هێرشەکان 127 هێرش بووە لە ماوەی 83 رۆژدا، کە 52 هێرشیان لە عیراق ئەنجامدراون و 75 هێرشیشیان لەناو خاکی سووریاوە. بە پێی ئەم ئامارەش ئەوا لە ٪41 ی هێرشەکان لە ناو خاکی عیراقەوە کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا و لە ٪59 لە ناو خاکی سووریاوە . هەروەها ناوبراو لە میانەی کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە سەرەتای قەیران و جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی ، گروپ و میلیشیاکانی سەر بە ئێران ، هیرشەکانیان بە مووشەک و فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و بە تایبەتیش هیزەکانی ئەمریکا لە عیراق و سووریا چڕتر کردۆتەوە . جێی ئاماژەیە لە 4/1/2024 دا ، هێزەکانی ئەمریکا لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەر هێزەکانیان ، هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەیەکی چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغداد ئەنجامدا و لە ئاکامدا ژمارەیک چەکداری گروپی نوجەبای عیراقی کووژران و بریندار بوون کە لەناو کوژراوەکاندا بەرپرسێکی باڵای گروپی نەجەبای تیا بوو.

هاوڵاتی رۆژنامەی "بۆلیتیکۆ" ی ئەمریکی ئاشکرای کرد ، موحەمەد شیاع سودانی و راوێژکارەکانی چەند برووسکەیەکی نهێنییان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناردووە و داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە عیراق کردووە . هەروەها رۆژنامەکە بە پێی ئەو برووسکە نهێنییەی کە دەستی کەوتووە ،ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سۆدانی داوای گفتۆگۆی لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ووڵاتەکەیدا کردووە و سەبارەت بەو داوایەش کە وتبووی : "دەبێت هێزەکانی هاوپەیمانان عیراق جێبهێڵن " ، تەنها بۆ رازی کردنی هاوڵاتییانی عیراق بووە . هەروەها جگە لە سۆدانی ،راوێژکارەکانیشی بە بەپرسە ئەمریکییەکانیان وتووە کە سۆدانی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی نەرێنی نییە و ئامادەی گفتۆگۆی نهێنییە لەوبارەیەوە و ئەو قسانەشی کە لەبارەی دەرچوونی هێزەکانی ئەو ووڵاتەوە کردوویەتی لە عیراق ، تەنها بۆ ڕاگرتنی دڵی هەندێک لایەن و هاوڵاتییان بووە . ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەر ، سۆدانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند کە ئیتر هیج جۆرە بیانوویەک بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عیراقدا نەماوەو دەبێت بە زووترین کات کە خاکی عیراق بکشینەوە. لە وەڵامی ئەم داوایەی سۆدانی ئەمریکا وتی لەئێستادا هیچ پلانیکی کشانەوەمان لە عیراقدا نییە. لە لایەن خۆیەوە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا رەتی کردەوە هەرجۆرە لێدوانێک لەنارەی ئەم بروسکە نهێنییەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بدات. چاودێرە سیاسی و سەربازییەکان پێیان وایە کە ئەم داوایەی سۆدانی بە نهینی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراقدا ، گرنگییەکی زۆری بۆ ئیدارەکەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا هەیە و ئەمریکییەکان پێیان وایە کە گرنگی مانەوەیان لە عیراقدا تەنها بۆ بەرپەرچدانەوەی چەکدارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش نییە ، بەڵکو لەوە گرنگتر بۆ رووبەرووبوونەوەی فراوانبوونی دەسەڵاتی ئێرانە لە ناوچەکەدا و عیراقیش ستراتیژیترین شوێنە بۆ ئەو رووبەرووبوونەوەیەی ئێران.

هاوڵاتی کیم جۆنگ ئۆنی سەرۆکی کۆریای باکوور هەرەشەی  سرینەوەی کۆریای  باشووری لە سەر نەخشەی جیهان کرد و رایگەیاند ،گەر بێتو کۆریای باشوور هێرش بکاتە سەر خاکی ووڵاتەکەی ، ئەوە سووپای  ووڵاتەکەی هەموو ئامادە سازییەکی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە کردووە. بە پێی میدیای فەرمی کۆریای باکوور ، ئەم قسانەی سەرۆکی کۆریا لە دوای سەردانێکیدا هات بۆ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چەک و هەروەها ناوبراو ئەوەشی وتووە کە کۆریای باشوور دوژمنە سەرەکییەکەی ئێمەیە و جەختیشی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دەبێت سووپای ووڵاتەکەی لەو پەڕی ئامادە باشیدا بن بۆ هەر ئەگەرێک و وەڵامی هەموو هێرش و پەلامارێک بدەنەوە و وەڵامدانەوە بە چەکی ئەتۆمیش لە پێش هەموو وەڵامە سەربازییەکانی دیکەدا دەبێت. لە بەشێکی دیکەی قسەکانی کیم جۆنگ ئۆنی سەرۆکی کۆریای باکوور هاتووە کە ناوی فەرمی کۆریای باکوور "کۆماری دیمۆکراتی گەلی کۆریایە" و تاکلایەنە شەر هەڵناگیرسینێت ، بەڵام گەر بێتو کۆریای باشوور زاتی ئەوە بکات کە لە دژی ووڵاتەکەمان چەک و هێزی سەربازی بەکار بهێنێت یان ببێتە مایەی مەترسی بۆ سەر سەربەخۆیی و ئاسایشی ووڵات ، ئەوا بیگومان دوودڵ نابین لە لەناوبردنی ئەو ووڵاتە و سرینەوەی لەسەر نەخشەی جیهان.  لەدوای ئەوەی کە سەرۆکی کۆریا فەرمانی بە سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمی و بالیستییەکانی ووڵاتەکەی دەرکرد ، کێشە و ئاڵۆزییەکانی  نێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکوور گەیستۆتە لووتکە و کۆریای باشوور و ژاپۆن و ئەمریکا و دەیان ووڵاتی دیکە ، کۆریای باکوور بە یارمەتیدانی روسیا لە ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکەن . جێی ئاماژەیە لە گەرمەی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤێتی جاران ،لە ساڵی ١٩٥٠ دا لە نێوان باکور و باشوری کۆریا دا شەڕێکی خوێناوی ڕووی دا. لەو شەرە دا چینیەکان و سۆڤیەت پشتیوانیان لە باکور کرد و ئەمەریکاش پشتی باشوریەکانی گرت. پاش ٣ ساڵ لە شەڕی ماڵوێرانکەر و گیان لەدەستدانی ھەزاران کەس، لە ساڵی ١٩٥٣ دا ھەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکور و باشور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن قەدەخەکراو ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا .    

هاوڵاتی خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی هه‌ولێر ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌، به‌هۆی فشاره‌وه‌ 10 نان و سه‌مون به‌ هه‌زار دینار به‌ هاوڵاتیان بفرۆشن و زیاتر لە 610 نانەواخانە مانیانگرتووەو و راشیده‌گه‌یه‌نن، "ئه‌مڕۆ هه‌زار و 830 كرێكار كاریان نه‌بوه‌". لە بەیاننامەیەکدا خاوەن نانەواخانەکانى هەولێر کە ئاڕاستەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمیان کردوە دەڵێن: 610 خاوەن نانەواخانەین و بەهۆى ئەو فشارە زۆرەى لەسەرمانە کارمان نەکردوە. ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دەست خراوەتە گیرفانیان و چاو بڕاوەتە نانى دەمیان، داوا لە سەرۆک وەزیراى هەرێم دەکەن بڕیارى هەرزانکردنى نان رابگرێت و دەڵێت: بەرپرسانى هەولێر رێگە نادەن کار بکەین. ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت كاری خۆمان بكه‌ین راسته‌ ئێستا ئارد هه‌رزان بوه‌، به‌ڵام كاتێك شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیا بو فه‌رده‌یه‌كی ئاردمان به‌ 45 هه‌زار دینار ده‌كڕی ئه‌وكات بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌كات، ئێمه‌ له‌ فرۆشتنی نان به‌ نرخی خۆی به‌رده‌وام بوین، ئێستاش خاوه‌ن نانه‌واخانه‌ هه‌یه‌ زیاتر له‌ 40 ملیۆن دینار قه‌رزاری ئه‌و كاته‌یه‌، به‌ نرخی ئاردی ئێستاش نه‌ قازانجه‌ نه‌ زه‌ره‌ره‌". هەروەک دەڵێن: "بەپێی ئەو بڕیارەی پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی هەولێر جێ‌ بەجێ‌ دەكەن دەیانەوێت ئێمە پێشێلی یاسای بكەن، چونكە بەو نرخەی نان دەبێت ئێمە كرێكاری خۆمان دەربكەین و كرێكاری تر بهێنین بۆ شوێنەكانیان ئەمەیش پێشێلی یاسای كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتییە كە نازانین بۆچی هێندە دژی كرێكاری خۆمان كار دەكەن و رقیان لێیان دەبێتەوە". هەر لەپەیامەكەیاندا بۆ مەسرور بارزانی باسیان لەوەكردوە، "ئه‌مڕۆ 610 نانه‌واخانه‌ كارمان نه‌كردوه‌ واتا هه‌زار و 830 كرێكار كاریان نه‌بوه‌، ئێمه‌ دژی شاری خۆمان نین، دژی هیچ كه‌سێك نین، به‌ڵكو قرقرتۆكمان گیراوه‌ ناهێڵن كار بكه‌ین، ئه‌و هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ولێر لێمان ده‌كرێت به‌ناوی تۆوە كه‌ خۆمان بڕوا ناكه‌ین ئه‌وه‌ قسه‌ی تۆ بێت و تۆ هێنده‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ توند بیت بۆیه‌ تكامان وایه‌ خۆت بیانوه‌ستێنه‌ چیتر بێزارمان نه‌كه‌ن".

هاوڵاتی باڵیۆزی سعوودیە لە بەریتانیا ئەڵێت وڵاتەکەی ئامادەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئیسرائیل دوای جەنگی غەزە، بەڵام هەرچەشنە ئاسایی کردنەوەیەک ئەبێ بەو مەبەستە بێت کە وڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستینی دروست بکرێت. شازادە خالید بن بەندەر، باڵێۆزی سعوودییە لە بەریتانیا بە بی بی سی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی کە بە نێوانگیری ئەمرکا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و سعوودییە لە ئارادابوو نزیک بوو بەوەی بە ئەنجام بگات، بەڵام دوای هێرشێ ٧ی کانوونی یەکەمی حەماس بۆ ئیسرائیل گفتوگۆکان راگیران. باڵێۆزی سعوودییە لە وتووێژ لەگەڵ بی بی سی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە وڵاتەکەی سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەی قوربانییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە جێی نیگەرانییە و زۆر زۆرە، بەڵام سعوودییە هێشتا لەسەر ئەو باوەڕەیە پێویستە پەیوەندی ئاسایی بکرێتەوە لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام لە ئێستادا بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی بەسەر خەڵکی فەلەستیندا دێت، رەوتەکە راگیراوە.   باڵیۆزی سعوودییە هەروەها وتی، ئەوەی لە غەزە دەقەومێت و بەردەوامی ئەو دۆخە، سەرەڕای داواکاری کۆمەڵگای جیهانی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ، شکستێکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی. باڵیۆزی سعوودیە هەروەها وتی ، چاوەڕوانی ئەوەیان لە بەریتانیا هەیە، هاوسەنگی لە هەڵوێستەکانیاندا بپارێزن و بە هەمانشێوە کە لەگەڵ لایەنەکانیتر هەڵسووکەوت ئەکەن هەر واش بن لەگەڵ ئیسرائیل. لەبەرچاو نەگرتنی ئەوەی ئیسرائیل دەیکات ئێستا کێشەیەکی گەرەیە ، لەبەرئەوەی وا ئەکات بیر لە ئاشتی نەکرێتەوە. ئەکرێت سعوودییە بە رێبەری دونیای عەرەب و ئیسلام بزانرێت. سعوودیە وڵاتە لە ساڵی ١٩٤٨ەوەو دوای دروستبوونی ئیسرائیل هیچ چەشنە پەیوەنییەکی لەگەڵ ئیسرئیل نەبووەو ئەگەر هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل بە ئەنجام بگات، ئەکرێت وەک هەنگاوێکی گەورەو سەرکەوتنێکی مەزن بۆ ئیسرائیل بزانرێت. مانگی ئەیلوولی رابردوو، محەممەد بن سەلمان، جێگری پاشای سعوودییە، لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند وتووێژەکان بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل زۆر باش چۆتە پێش و نزیکە لەوەی بە ئەنجام بگات. هەرچەن محەممەد بن سەلمان لە قسەکانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پرسی فەلەستینییەکان بەلای سعوودییەوە زۆر گرینگە و هەرچەشنە رێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل ئەبێ بەو مەبەستە بێت کە ژیانی فەلەستینییەکان ئارامی زیاتری تێا بێت بەڵام لە قسەکانیدا هەرچەشنە رێککەوتنێکی لەگەڵ سعوودییە گرێ نەدایەوە بە دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینەوە. کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە زۆر دژی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی وڵاتانی ئیسلامییە لەگەڵ ئیسرائیل. لە سەرەتای کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دا و لە گەڵ نزیکبوونەوەی سعوودییە و ئیسرائیل لە رێککەوتن،  سێ رۆژ بەر لە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، عەڵی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، بە توندی هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتانەی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی ئەکەنەوەو بە قومار لەسەر گای دۆڕاو ناوی برد. هەروەها لە قسەکانیدا باسی لە توانای بەرگری بزووتنەوەی فەلەستین کرد بەرامبەر بە ئیسرائیل و شارەزایان قسەکانی خامنەیی وەک فەرمانی جەنگ لێک ئەدەنەوە.

هاوڵاتی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا ( سێنتکۆم) رایگەیاند  حووسییەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی ئەکرێت درەنگانی شەوی سێ شەممە بە کاتی یەمەن، بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردۆتە سەر هێڵی کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە باشووری دەریای سوور. لە راگەیاندنی ئەم دامەزراوە سەربازییەی ئەمریکادا ئاماژە بەوە دراوە کە حووسییە یەمەنییەکان، لەم هێرشەدا سودیان لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دروستکراوی ئیران و مووشەکی کرووز و دژە کەشتی و هەروەها مووشەکی بالستیکی دژە کەشتی وەرگرتووە. سێنتکۆم هەروەها ئەڵێت، کە فڕۆکە جەنگییە FA-18 ەکانی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، بەرپەرچی ئەم هێرشانەیان داوەتەوەو ١٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، مووشەکێکی بالستیکی دژە کەشتی و دوو مووشەکی کرووزی دژە کەشتیان لەناو بردوە. لە درێژەی ئەم راگەیاندنەدا هاتووە کە لەم هێرشانەدا هێڵی کەشتیوانی نێودەوڵەتی زیانی پێ نەگەیشتووەو توانراوە هێرشەکان بەرپەرچ بدرێتەوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی سینتکۆم بڵاوی کردۆتەوە، لە ١٩-١١-٢٠٢٣ەوە، ئەمە ٢٦ ەمین جارە لە لایەن حووسییەکانەوە هێرش ئەکرێتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور. حووسییەکان لە گەڵ دەستپێکی جەنگی غەزە رایانگەیاند بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە فەلەستینییەکان، ئەو کەشتیانەی کە سەر بە ئیسرائیلن یان بەرەو ئیسرائیل ئەڕۆن، ئەکرێنە ئامانج. بەمەشەوە زۆربەی ئەو کەشتیانەی کە لەم ماوەیەدا لە لایەن حووسییەکانەوە کراوەتە ئامانج پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە نەبووە. هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر کەشتییەکان، وایکردووە ئەمریکا هێزێکی تایبەتی دەریاوانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور پێک بهێنێت.      

هاوڵاتی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەردانەکەیاندا بۆ بەغدا ژمارەیەك پێشنیازیان داوەتە حکومەتی عێراق، بەڵام بەغدا وەڵامی شاندەکەی هەرێمی نەداوەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان شاندەکە دوو داواکاری سەرەکییان هەبووە، بەردەوامبوونی بەغدا لە ناردنی قەرز بۆ پێدانی مووچە و هەروەها جێگیرکردنی مانگانەی 913 ملیار دینار لە هەمواری یاسای بودجە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. له‌باره‌ی ئه‌و دو داواكاریه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، "شاندی هه‌رێم هیچ به‌ڵێنێكی له‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق وه‌رنه‌گرتوه‌"، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خواستی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاندبو. بەپێی دوایین گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا، تا ئەو کاتەی یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە قەرزی دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، بۆ ئەمەش پێویستی بە دەنگدان و بڕیاری فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانە. ساڵی رابردو حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا به‌ ره‌وانه‌كردنی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2023، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی 7، 8 و 9ی پێدابه‌شكرد، به‌وه‌ش چاره‌نوسی سێ موچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان به‌ نادیاریی ماوه‌ته‌وه‌.

هاوڵاتی تیمە  مەیدانییەکانی هەڵگرتنەوەو پووچەڵکردنەوەی مین لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی تازەدا بەردەوامن لەسەر کارەکانیان و توانیویانە رووبەرێکی بەرفراوانی مینرێژکراو و ژینگەی پیسبوو بە پاشماوە جەنگییەکان پاک بکەنەوە. عەلی موحەمەد ئەمین، بەرێوەبەری تەکنیکی لە دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان لە میانەی لێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەی "سەباحی" عیراقی وتی : تیمەکانی سەر بە دامەزراوەکە بەردەوامن لە پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی کە مینرێژکراون یا بە پاشماوە جەنگییەکان پیس بوون. هەروەها ناوبراو ئەوەشی ووت کە لە ساڵی رابردوودا بەرەوپێچوونێکی بەرچاویان هەبووە و تیمەکانی سەر بە دامەزراوەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ، توانیویانە رووبەرێکی فراوانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە مین و پاشماوە جەنگییەکان پاکبەکەنەوە کە بریتین لە : 6284 پاشماوەی جەنگی و پاککردنەوەی 44 کێڵگەی مینرێژکراو و لەناوبردنی 3849 مین و بۆمب . هەروەها  عەلی موحەمەد ئەوەشی  ئاشکرا کردووە کە لە ساڵی رابردوودا 10 کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەستداوە و 13 کەسی تریش بریندار بوون . لە لایەکی دیکەوە جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری کاروچالاکی ساڵی 2023ـی راگەیاند و گوتی: ساڵی رابردوو دوو ملیۆن و 803 هەزار و 326 مەتر دووجا لە مین و پاشماوەی جەنگی پاککراوەتەوە، دەشڵێت: 19 کێڵگەی مین لەلایەن دەزگای گشتی کاروباری مینەوە پاککراوەتەوە، هەروەها لەلایەن رێکخراوەکانیشەوە 14 کێڵگە پاککراوەتەوە . سەرۆکی دەزگای گشتی مین ئاماژەی بەوەشکرد، چوار شەرگە لە لایەن دەزگای گشتی کاروباری مینەوە پاککراوەتەوە، لەلایەن رێکخراوەکانیش حەفت شەرگە پاککراوەتەوە، هەروەها ساڵی رابردوو کۆی گشتی کێڵگە پاککراوەکان لە مین گەیشتووەتە 44 کێڵگە  .    

هاوڵاتی ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی شكستهێنان بە هەوڵەكانی دەستپێكردنەوەی دەوامیان راگەیاندو دەڵێن "ئێمە بایکۆتمان کردوە تا جارێکی دیكه‌ بایکۆت نەکەینەوە، بۆیە تا وەڵامێکی کرداریی دڵنیاکەرەوە وەرنەگرین، بەردەوام دەبین و لە نزیکترین دەرفەتدا لە شەقام دەبین". ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌:  "لە دوای ئەوەی دەسەڵات هەمو هەوڵە حزبیی و ئیدارییەکانی خۆی لەمڕۆدا بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندگەکان چڕکردبوه‌وە، هەر لە ئاگادارکردنەوەوە تا زمانی هەڕەشە و سزادان بەرامبەر مامۆستایان و بەڕێوبەرە بەهەڵوێستەکان". لە هەمان كاتیشدا، "وەك بەشێك لە فشارەكان، میدیا فەرمیی و سێبەرەكانی دەسەڵات چاوەڕێی ڕووماڵی كردنەوەی دەرگاكانی خوێندن بوون، بەڵام خۆشبەختانە ئیرادەی بەهێزی مامۆستایان و پێداگرییان لەسەر بەدەستهێنانی مافەكانیان، هەنگاوێكی تری فشارەكانی دەسەڵات بۆ بە زۆر كردنەوەی دەرگاكانی خوێندن لەسەرجەم شاروشارۆچكەكان، شكستی پێهێنرا". له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "جارێکی دیكه‌ بە دەسەڵات دەڵێینەوە، رێگه‌ی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان فشار و هەڕەشە نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی داواکارییەکانە، ئێمە بایکۆتمان کردوە تا جارێکیتر بایکۆت نەکەینەوە، بۆیە تا وەڵامێکی کرداریی دڵنیاکەرەوە وەرنەگرین، بەردەوام دەبین و لە نزیکترین دەرفەتدا لە شەقام دەبین".    

هاوڵاتی جەستین ترۆدۆ سەروک وەزیرانی کەنەدا بەشداری مەڕاسیمی  چوارەمین ساڵیادی بەرز ڕاگرتنی کوژراوانی فڕوکەی ٧٠٧ ئۆکرانی کرد، کە کەوتە بەر هێرشی ڕاستەوخۆی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران.  ترۆدۆ لە مەڕاسیمەکەدا ئەوەی خستە ڕوو کە وڵاتەکەی بە دوای ڕێگایەکدا دەگەڕی کە سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە. باسیشی لەوە کرد کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ڕێزێک لە مافی مرۆڤ ناگرێت و لە ئێستاشدا گەورەترین هۆکاری بشێویەکانی ڕوژهەڵاتی ناوین و تەنانەت جیهانیشە، لە درێژەی وتەکانی ئاماژەی بەوە کرد کۆماری ئیسلامی بکوژی هەزاران هەزار ئێرانیە و دەوڵەتی کەنەدا ئێدانەی ئەم هەڵسووەوتانەی حکومەتی تاران دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی ئێران دەربڕی. سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە سەرهەرهەڵدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کرد و وتی بە دڵنیاییەوە روناکی بەسەر تاریکیدا زاڵ دەبێ لە ئێران و سەرکەوتن هەر بۆ خەڵکی ئێرانە.

هاوڵاتی بە پێی دوو سەرچاوەی ئاگاداری ناو سووپای عیراق ، هیزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا شکستییان بە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر سەربازگەی عەین ئەسەدی ئاسمانی هێناوە . " لە درەنگانی ئێوارەی رۆژی دووشەمە 8/1/2024 ، هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە بۆ سەر سەکۆیەکی هاویشتنی مووشەکی کە لەسەر ترۆمبێلێک ئامادەی هاویشتن کرابوون ، توانیویانە شکست بە هیرشەکە بێنن و موشەکەکان پێش هاویشتنیان بەرەو بنکەی ئاسمانی عین ئەسەد ، بتەقیننەوە" دوو سەرچاوەکەی ناو سووپا وادەڵێن. دوو سەرچاوەکە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە مووشەکەکان بە دووری 7 کیلۆمەتر لە بنکەکەوە جیگیر کرابوون. تا ئێستاش بەرپرسانی هێزی هاوپەیمانن نێودەوڵەتی هیچ جۆرە روونکردنەوەیەکییان لەم بارەیەوە نەداوە. بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد ، بنکەیەکی سەربازی  ئاسمانییە کە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا بە کاری دەهێنن و گرنگییەکی ستراتیژی و سەربازی زۆری بۆ ئەو هێزانە هەیە.

هاوڵاتی – عەمار عەزیز گەشتوگوزاری دهۆك سەردانیكردنی 59 هەزار گەشتیاری بۆ ئەو پارێزگایە راگەیاند، بەڵام سەرۆكی كۆمەڵەی هوتێل و موتێلەكانی دهۆك دەڵێت ئەو داتاییە زۆر هەڵەیەو تەنها سێ هەزار گەشتیار هاتونەتە دهۆك. ئیحسان عیسا، سەرۆكی كۆمەڵەی هوتێل و موتێلەكان لە دهۆك بە هاوڵاتی وت " بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دهۆك ئاماری زۆر هەڵە  بڵاودەكاتەوەو ئەوەش باجی دەرامەت و رسوماتی تر زیاتر لەسەریان هەژمار دەكرێت.  بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دهۆك رایگەیاندبوو" لە رۆژی 22 تا 31ی مانگی رابردوو بۆ سەری ساڵی نوێ 59 هەزارو 358 گەشتیار سەردانی دهۆكیان كردوە. سەرۆكی كۆمەڵەی هوتێل و موتێلەكان لە دهۆك وتیشی "بەپێی  داتاكانمان لەو ماوەیەدا تەنها سێ هەزار گەشتیار هاتونەتە دهۆك، لەشەوی سەر ساڵیش تەنها 517 گەشتیار لەئوتێلەكانی دهۆك ماونەتەوە". "گەشتوگوزاری دهۆك باسی لەوەشكردوە لەماوەی 2023دا دوو ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار سەردانی دهۆكیان، بەڵام ئەو ئامارەشیان زۆر هەڵەیە، لەساڵی 2023دا تەنها 400 هەزار گەشتیار هاتونەتە سنوری پارێزگای دهۆك". ئیحسان عیسا وای وت. ئەوەشی خستەڕوو "داتای هەڵە وایكردوە باج و رسومات و دەرامەت 10 تا 20 هێندە بەسەرمان زیاد ببێت، بەنمونە مۆڵەتی ئوتێلێكی سێ ئەستێرە پێشتر 600 هەزار بووە، دوای بڵاوكردنەوەی داتای هەڵە موڵەتی ئۆتێلێكی سێ ئەستێرە بووەتە دوو ملیۆن  و 600 هەزار دینار".  

هاوڵاتی  دوای راگەیاندنەكەی چەند رۆژی رابردووی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی ئەوەی حكومەتەكەی سەرقاڵی دیاریكردنی كاتی دەستپێكردنی گفتوگۆكانە لەگەڵ واشنتۆن بۆ كۆتایهێنان بەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق، نزیكەی 20 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی، لەلایەن حكومەتەوە كورتەنامەیەكیان پێگەیشتوەو پرسیاری ئەوەیان لێكراوە كە بۆچونیان چییە لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق. ناوەرۆكی راپرسیەكە بۆ هاوڵاتیان لەڕێی كورتەنامەیەكەوەیەوەو دەڵێت "هاوڵاتی بەڕێز ئایا تۆ لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە عێراقدا یان دژی مانەوەیانی؟ وەڵامی ئەو پرسیارەش بە بەڵێ یان نەخێر دەدرێتەوەو مەبەستی حكومەتی عێراقیش لەو راپرسییە ئەوەیە كە بزانێت ئاڕاستەی بیركردنەوەی خەڵك زیاتر بەكام لادا دەشكێتەوەو بەپێی زۆرینەو كەمینەی ئاراستەكان بڕیاڕ بدات". هەرچەندە لە كورتەنامەكەدا هاتووە "سەرچاوەی ئەم راپرسییە (ناوەندی عێراقی پێوانەی ڕایە)، بەڵام دوابەدوای كردنەوەی لینكی راپرسییەكە راستەخۆ دەچیتە پێگەی ئوری حكومی بۆ خزمەتگوزارییە ئەلەكترۆنییەكان". دوابەدوای هێرشێكی ئاسمانی ئەمریكی بۆ سەر بنكەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بەغدادی پایتەخت كە لە ئەنجامدا دوو بەرپرسی دیاری بزووتنەوەی نوجەبا كوژران، محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانەی ئامادەبوونی لە چوارەمین ساڵیادی كوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی، رایگەیاند "ئیتر هێزەكانی هاوپەیمانان هیچ جۆرە بیانویەكییان بۆ مانەوە لەناو عێراقدا نەماوەو داوای كشانەوەی هێزەكانیانی كرد". هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق رەخنەی توندی لە هێرشەكانی هێزی هاوپەیمانان بۆ سەر بنكەو بارەگاكانی حەشدی شەعبی گرت و رایگەیاند "حەشدی شەعبی هێزێكی یاسایی سەر بەحكومەتی عێراقن و بەشێكن لە هێزە چەكدارەكانی وڵات". لەبارەی نامەكەوە، سەرچاوەیەكی حكومی بە رۆژنامەی (العربی الجدید)ی وتووە "نامەكە لەچوارچێوەی ئاڕاستەیەكی نوێی حكومەتی عێراقدایەو ئامانجی لێی وەرگرتنی بۆچوونی رای گشتییە لەبارەی بڕیاڕە چارەنوسسازەكانەوە". پەرلەمانی عێراق چوار ساڵ لەمەوبەرو لە 5 كانونی دووەمی 2020دا دوو رۆژ دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لەهێرشێكی ئاسمانیدا لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا، دەنگیدا لەبەرژەوەندی بڕیارێك بۆ دەركردنی تەواوی هێزە بیانیەكان لەعێراق. هەر دوای بڕیارەكەی ئەوكاتەی پەرلەمانی عێراق، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گومانی هەبوو لەجێبەجێكردنی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق، مارك ئەسپەر، وەزیری ئەوكاتەی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندبوو "لەكۆبوونەوەی دەنگدانەكەدا هیچ پەرلەمانتارێكی كورد بەشداری تیادا نەكردوە، زۆرینەی پەرلەمانتارانی سوننەش بەشدار نەبوون، زۆرێكیش لە پەرلەمانتارانی شیعە لەژێر هەڕەشەدا بەشداری دەنگدانەكەیان كردووە".   ئەندامێكی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگیش كە نەیویستوە ناوی ئاشكرابكرێت، ئەوەی بەئاژانسەكان راگەیاندووە "حكومەتی عێراق دەستیكردووە بەپێكهێنانی وەفدێكی سەربازی و ئەمنی و دیپلۆماسی بۆ گەیاندنی خواستی عێراق بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان، چونكە پێویستیان بەهێزەكانی هاوپەیمانان نیە". "وەرگرتنی بۆچونی عێراقیەكان ئامانج لێی بەدەستهێنانی پاساو و كارتی زیاترە، چونكە واشنتۆن پێیوایە هەر قسەكردنێك لەسەر چونە دەرەوەی ئەمریكا، خواستێكی ئێرانیە نەك عێراقی". سەرچاوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی وا دەڵێت.   سەرچاوەكە ئەوەشی وتوە "عێراق ترسی هەیە لە رێوشوێنی تۆڵە سەندنەوەی ئەمریكا لەحاڵەتی بەرەوپێشچونی هەوڵەكانی دەركردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە واشنتۆن نزیكەی 80% هێزەكانی پێكدەهێنێت، رەنگە رێوشوێنەكان ئابوری و تەنانەت سەربازیش بن". دوابە دوای پێداگری حكومەتی عێراقی بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراقداو راگەیاندنەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) كە لە ئێستادا پلانی كشانەوەی هێزەكانیان نیە لەعێراق. ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لەچوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  لە سوریا 900 سەربازو لە عیراقیشدا دوو هەزارو 500 سەرباز دەبن و كاریان راوێژو یارمەتی دانی هێزە ناوخۆییەكانی ئەو دوو وڵاتەیە لە دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كە لە ساڵی 2014دا توانی دەست بەسەر رووبەرێكی بەرفراوانی ئەو دوو وڵاتەدا بگرێت. ئەندامە دیارەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەشی ئاشكراكردوە "چوارچێوەی هەماهەنگی بەكۆی دەنگ بڕیاریداوە بۆ جوڵەكردنی حكومەتی سودانی، بەڵام كوردەكان بیرۆكەكە رەتدەكەنەوەو پابەندن بەمانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەهەرێمی كوردستان، هەرچی حزبە عەرەبیە سوننەكانە لەبەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستێكیان هەیەو لەبەردەم باڵیۆزخانەكانی خۆرئاواش هەڵوێستێكی تریان هەیە". "بابەتەكە زۆر ئاڵۆزە، نەك تەنها لەسەر ئاستی باڵا بۆ رازیكردنی ئەمریكیەكان بۆ جێهێشتنی عێراق، تەنانەت لەسەر ئاستی ناوخۆش ماڵی عێراقی ناكۆكی تێدایە". ئەندامە دیارەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی وا دەڵێت. دوای هەڵَگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لەكەرتی غەزە، هێرشی گروپ و ملیشیاكانی سەر بە ئێران بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، بەجۆرێ كە تەنها لە دوو مانگی كۆتایی ساڵی 2023دا زیاتر لە 100 هێرشی جۆراوجۆر لە عێراق و سوریاو هەرێمی كوردستان كراونەتە سەریان و ئەمەش پاڵی بەهێزەكانی ئەمریكاوە نا تا وەڵامی ئەو هێرش و پەلامارانەی گروپەكانی سەر بە ئێران و نزیك لە ئێران بدەنەوە.