شەنای فاتیح بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە دەست هاوڵاتی كەوتووە، كارو چالاكییەكانی وەزارەتەكە لەسەرجەم سێكتەرەكانی تایبەت بەوەزارەتەكەی بڵاوكراوەتەوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، ئەو بەنداوانەی كەوەزارەتەكە دەڵێت كابینەی نۆیەم تەواوی كردوون زۆرینەیان لەسەردەمی كابینەكانی پێشوودا بودجەیان بۆ تەرخانكراوە، بەشێكی زۆریشیان هەر لەكابینەكانی پێشوودا تەواوكراون، بەڵام لەلایەن حكومەتەوە بەدەستكەوتی كابینەی نۆیەم لەقەڵەمدراون. کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩ بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی پێکهێنرا و وەزیرەکانی کابینەکە سوێندنی یاساییان لە پەرلەمان خوارد و دەستبەکاربوون. وەک لە ئامارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەردەکەوێت، بەشێکی زۆر بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لە کابینەکانی پێشتردا بەردی بناغەیان دانراوە و تەنانەت هەندێکیان لەپێش کابینەی نۆیەمەوە تەواو بوون بەجۆرێک ١٤ بەنداو لە پێش ساڵی ٢٠١٩ تەواو بووە کە پێش پێکهێنانی کابینەی نۆیەمە، بەڵام بە دەستکەوتی کابینەی نۆیەم هەژمار کراوە. لەو ١٤ بەنداوە لە سنوری پارێزگای هەولێر چوار بەنداو، لە سنوری پاریزگای سلێمانی سێ بەنداو، لە سنوری پارێزگای دهۆک یەک بەنداو و لە سنوری ئیدارەی گەرمیان شەش بەنداو بە دەستکەوتی کابینەی نۆیەم هەژمار کراون. بەشێك لەئامارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ بەمشێوەیەیە كەتێیدا باس لەبەنداوەكان دەكات بەنداوەكانی سنووری پارێزگای هەولێر: ١- بەنداوی جەلی لەكۆیە، بەگوژمەی ١٠ ملیارو ٧٢٩ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار دینار لە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٠ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٣ تەواوبووە. ٢- بەنداوی دێگەڵە لەكۆیە، بەگوژمەی شەش ملیارو ٢٣٧ هەزارو ١٨٥ هەزار دینار لە شەشی كانوونی یەكەمی ٢٠١٠ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ تەواوبووە . ٣- بەنداوی حەمادۆك لەكۆیە، بەگوژمەی چوار ملیۆن و ١٤٢ هەزارو ٤٢٥ دۆلار لە ٢١ی كانوونی دووەمی ٢٠٠٨ بەردی بناغەی دانراوەو لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ تەواوبووە. ٤- بەنداوی كۆدەڵە لەدەشتی هەولێر، بەگوژمەی دوو ملیارو ٧٧٤ ملیۆن و ٢٦٩ هەزار دینار لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١٥ی ئاداری ٢٠١٥ تەواوبووە ، لەسەردەمی كابینەی حەوتەمدا بەردی بناغەی دانراوەو لەسەردەمی كابینەی هەشتەمدا تەواوبووە. ٥- بەنداوی چەمرگە لەدەشتی هەولێر، بەگوژمەی سێ ملیارو ٧٥٧ ملیۆن و ١٩٢ هەزار دینار لەپێنجی كانوونی دووەمی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ تەواوبووە. بەنداوەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی: ١- بەنداوی شیوەسوور لەچەمچەماڵ، بەگوژمەی ١١ ملیارو ٥٨٥ هەزارو ١٦٠ دینار لەحەوتی نیسانی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ تەواوبووە ، لەسەردەمی كابینەی حەوتەمدا بەردی بناغەی دانراوەو لەسەردەمی كابینەی هەشتەمدا تەواوبووە. ٢- بەنداوی هەشەزینی لەچەمچەماڵ، بەگوژمەی سێ ملیارو ٨٦٤ ملیۆن و ١٣١ هەزارو ١٥٢ دینار لەسێی شوباتی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوەو لە ٢١ی كانوونی دووەمی ٢٠١٨ تەواوبووە لەسەردەمی كابینەی حەوتەمدا بەردی بناغەی دانراوەو لەسەردەمی كابینەی هەشتەمدا تەواوبووە. ٣- بەنداوی چەمی سمۆر لەقەرەداغ، بەگوژمەی حەوت ملیارو ٤٤٢ ملیۆن و ٨٢٣ هەزارو ٨٣٦ دینار لەسێی تەموزی ٢٠١٢ بەردی بناغەی دانراوەو لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٥ تەواوبووە. ٤- بەنداوی دێوانە لەقەرەداغ، بەگوژمەی ٢٦ ملیارو ٢٨٠ ملیۆن و ١٠٠ هەزارو ٩٠٠ دینار لە ١٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٠ بەردی بناغەی دانراوەو تەواوبوونی تائێستا لەپڕۆسەدایە. بەنداوەكانی سنووری پارێزگای دهۆك: ١- بەنداوی بێدۆهی لەدهۆك، بەگوژمەی ١١ ملیارو ٧٨٧ ملیۆن و ٥٣٤ هەزار دینار لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوەو لە ٢١ی ئابی ٢٠١٤ تەواوبووە ، لەسەردەمی كابینەی حەوتەمدا بەردی بناغەی دانراوەو لەسەردەمی كابینەی هەشتەمدا تەواوبووە. ٢- بەنداوی خەنەس لەشێخان، بەگوژمەی نۆ ملیارو ٢١٨ ملیۆن و ٤٨٦ هەزارو ٧٥٠ دینار لە١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ تەواوبووە. بەنداوەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان: ١- بەنداوی باوە شاسوار لەكفری، بەگوژمەی هەشت ملیارو ١٩٠ ملیۆن دینار ساڵی ٢٠٠٨ بەردی بناغەی دانراوەو ساڵی ٢٠١١ تەواوبووە ، لەسەردەمی كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمدا بەردی بناغەی دانراوەو لەسەردەمی كابینەی حەوتەمدا تەواوبووە. ٢- بەنداوی حەسەن كەنووش لەگەرمیان، بەگوژمەی دوو ملیۆن و ٤٤١ هەزارو ١٤٥ دۆلار لە ١٤ی ئابی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٣ تەواوبووە . ٣- بەنداوی هەڕاوە لەچەمچەماڵ، لەنۆی كانوونی یەكەمی ٢٠٠٩ بەردی بناغەی دانراوەو ساڵی ٢٠١١ تەوابووەو گوژمەی تەواوبوونەكەی نادیارە، لەسەردەمی كابینەی شەشەمی حكومەتی هەرێمدا بەردی بناغەی دانراوەو هەر لەسەردەمی كابینەی شەشەمیشدا تەواوبووە. ٤- بەنداوی قادركەرەم لەچەمچەماڵ، بەگوژمەی چوار ملیۆن و ٦٢٣ هەزارو ٢٠ دۆلار لە٢٧ی كانوونی یەكەمی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوەو لەیەكی نیسانی ٢٠١٥ تەواوبووە. ٥- ئاوە سپی لەچەمچەماڵ، بەگوژمەی ١٥ ملیۆن و ٩٢٨ هەزارو ٩٧.١٠٢ دۆلار لەسێی تشرینی یەكەمی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٥ تەواوبووە. ٦- بەنداوی ویری قادركەرەم لەكفری، بەگوژمەی ٩٨٦ ملیۆن و ٧١٧ هەزار دینار لە حەوتی نیسانی ٢٠١٤ بەردی بناغەی دانراوەو لەنۆی تەمموزی ٢٠١٥ تەواوبووە. ٧- بەنداوی توەجار لەكەلار، بەگوژمەی پێنج ملیارو ٨٠٠ ملیۆن دینار لەپێنجی ئایاری ٢٠١٢ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١٢ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ تەواوبووە. لەسەر ئەم پرسە هاوڵاتی پەیوەندی بەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە كرد تا لەهۆكاری ئەوە بپرسن بۆچی ئەم پڕۆژانە بەدەستكەوتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لەقەڵەمدراون، بەڵام هیچكامێكیان وەڵامیان نەدایەوە. هاوكات، چەند بەنداوێكیش كەژمارەیان ١٤ بەنداوە تائێستا لەژێر پڕۆسەی جێبەجێكردندان، بەڵام هیچكامێكیان بەرواری تەوابوونیان لەسەر نییە لەكاتێكدا لەكابینەكانی پێشوودا بەردی بناغەیان دانراوە، ئەوانیش: ئەو بەنداوانەی سنووری پارێزگای هەولێر كە لەژێر پڕۆسەی جێبەجێكردندان: ١- بەنداوی گۆمەسپان لەشەقڵاوە، بەگوژمەی ٩٥ ملیارو ٢٨ ملیۆن و ٧٨٢ هەزار دینار لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوەو تائێستا كاركردن لەپڕۆژەكەدا بەردەوامە. ٢- بەنداوی ئاقوبان لەشەقڵاوە، بەگوژمەی حەوت ملیارو ٩٥٥ ملیۆن و ١٨٤ هەزارو ٦٨٦ دینار لەپێنجی كانوونی دووەمی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوەو تائێستا كاركردن لەپڕۆژەكەدا بەردەوامە. ٣- بەنداوی شەوگێر لەكۆیە، بەگوژمەی پێنج ملیارو ٦٣٠ ملیۆن و ١٦ هەزار دینار لە ١٨ی ئاداری ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوەو تائێستا كاركردن لەپڕۆژەكەدا بەردەوامە. ٤-بەنداوی بانووی تاڵەبان لەكۆیە، بەگوژمەی هەشت ملیارو ٩٨٦ ملیۆن و ٦١ هەزارو ٥٥٣ دینار لەشەشی كانوونی دووەمی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوە، لەیەكی نیسانی ٢٠١٤وە كاركردن لەپڕۆژەكەدا وەستاوە. ٥- بەنداوی نازەنین لەكۆیە، بەگوژمەی حەوت ملیارو ٩٣٥ ملیۆن و ٩٠٨ هەزارو ٤٢٤ دینار لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوە ، بەپێی نوسراوی ژمارە ٢٠١٣ لەیەكی ئاداری ٢٠٢٣ جەخت لەكۆمپانیا كراوە بۆ دەستبەكاربوونەوە لەنزیكترین ماوەدا. ئەو بەنداوانەی سنووری پارێزگای سلێمانی كە لەژێر پڕۆسەی جێبەجێكردندان: ١- بەنداوی سورقاوشان لەدوكان، بەگوژمەی ١٣ ملیارو ٣٤٥ ملیۆن و ١٤٠ هەزارو ٨٨٠ دینار لەدووی حوزەیرانی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوەو لە ٢٥ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٤وە كاركردن لەپڕۆژەكەدا وەستاوە. ٢- بەنداوی زەلان لەشارباژێڕ، بەگوژمەی ٢٥ ملیارو ١٧٥ ملیۆن و ٢٨٠ هەزارو ٣٢٨ دینار لەدووی شوباتی ٢٠١٤ بەردی بناغەی دانراوەو لەیەكی ئابی ٢٠١٥وە كاركردن لەپڕۆژەكەدا وەستاوە. ٣- بەنداوی چەقچەق دوو لەناوەندی سلێمانی، بەگوژمەی ١٦ ملیارو ٨٩ ملیۆن و ٩٧٥ هەزارو ٧٠ دینار لە١٢ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوەو لەیەكی كانوونی دووەمی ٢٠١٦وە كاركردن لەپڕۆژەكەدا وەستاوە. ٤- چارەسەركردنی زیانەكانی بەنداوی دەربەندیخان، بەگوژمەی دوو ملیارو ٢٣٦ ملیۆن و ٤٥٨ هەزارو ٤٩٠ دینار لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەردی بناغەی دانراوەو لەنۆی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢وە كاركردن لەپڕۆژەكەدا وەستاوە. ئەو بەنداوانەی سنووری پارێزگای دهۆك كە لەژێر پڕۆسەی جێبەجێكردندان: ١- بەنداوی صینە دوو لەئامێدی، بەگوژمەی حەوت ملیارو ٢٦٣ ملیۆن و ٦٠ هەزارو ٧٠٠ دینار لەسێی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوەو تائێستا كاركردن لەپڕۆژەكەدا بەردەوامە. ٢- بەنداوی گەلی بەنداوا لەسێمێل، بەگوژمەی حەوت ملیارو ١٨٧ ملیۆن و ١٩٦ هەزارو ٧٥٠ دینار لە ٢٨ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوەو تائێستا كاركردن لەپڕۆژەكەدا بەردەوامە. ئەو بەنداوانەی سنووری ئیدارەی گەرمیان كە لەژێر پڕۆسەی جێبەجێكردندان: ١- بەنداوی باوەنوور لەكەلار، بەگوژمەی ٢٤٤ ملیارو ٢٣٢ ملیۆن و ٥٠ هەزارو ٦٦٦ دینار لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوەو لەیەكی تەمموزی ٢٠٢٠ كاركردن لەپڕۆژەكەدا وەستاوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە. ٢- بەنداوی باسەڕە لەچەمچەماڵ، بەگوژمەی ٩٨ ملیارو ٦٠٥ ملیۆن و ٢٨٠ هەزارو ٦١١ دینار لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوەو لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە كاركردن لەپڕۆژەكەدا وەستاوە. ٣- بەنداوی خۆرنەوازان لەكفری، بەگوژمەی ١٦ ملیارو ٥٠٨ ملیۆن و ٥٢٩ هەزارو ٧٩٥ دینار لە ٢٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٠ بەردی بناغەی دانراوەو لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩وە كاركردن لەپڕۆژەكەدا وەستاوە. چەند پڕۆژەیەكیش تەنها دیراسەو دیزاینیان تەواوبووەو نەكەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام وەك دەستكەوتی كابینەی نۆیەم هەژماركراوان، بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەشبوون: ١- پارێزگای هەولێر ١٦ پڕۆژە ٢- پارێزگای سلێمانی ١٣ پڕۆژە ٣- پارێزگای دهۆك پێنج پڕۆژە ٤- پارێزگای هەڵەبجە یەك پڕۆژە ٥- ئیدارەی گەرمیان چوار پڕۆژە ٦- ئیدارەی راپەڕین سێ پڕۆژە
هاوڵاتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە خاوەنی چەناڵی "بەدڕەوشتی" بوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و "هەڕەشە"یان لە خەڵک کردووە. ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت بەبڕیاری دادوەری لیکۆڵینەوەی ئاسایش دوو تۆمەتبارییان دەستگیرکردووە کە خاوەنی چەند چەناڵێکن لە تۆڕی کۆمەڵەیەتی تیلیگرام "بەناوەکانی (ز ، م ، ع ) و ( أ ، ق ، أ) کە لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە خاونی چەند چەناڵێکن لە تۆڕی تیلیگرام بەناوەکانی (ڕیکۆردی هەڕەشەکان لێرەیە ، ڤیدۆی کچەکەی ک، ژنم هەیە بۆ…، CTS)هەروەها گرتەڤیدۆی چەندین ئافرەت و پیاویان لایەو لەبەرامبەر پارە یان کارتی مۆبایل بۆ کەسانی تریان ڕەوانە کردوە,هەروەها بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بوون." ئاسایشی هەولێر باس لەوەش دەکات ئەو کەسانە "دور لەڕەوشت و داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەی (ڕاستەو خۆ /لایڤ) لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشەیان بۆ کاری بەدڕەوشتی و هەڕەشەیان لە خەڵک دەکرد." هاوکات بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داوا دەکات هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارە هەیە لەڕێگای دادگاوە دەتوانێت سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات.
ئەو گروپانەی سەر بە ئێرانن کامانەن کە هێرش دەکەنە سەر بنەکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا؟
هاوڵاتی رۆژی شەممە ١٨ی تشرینی دووهەم، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ( پێنتاگۆن) رایگەیاند لە ماوەی مانگێکدا لەنێوا (١٨/١٠/٢٠٢٣) بۆ ١٨/١١/ ٢٠٢٣، لەعێراق و سوریا ٦١ جار هێرش کراوەتەسەر بنکەکانیان ، ٢٩ هێرشیان لەعێراق و ٣٢ هێرشیان لەسوریا بووە. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند بەشی زۆری هێرشەکان بەرپەرچ دراونەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەم هێرشانەوە ٦٠ هاووڵاتی ئەمریکی بەسووکی برینداربوون. بەپێی راپۆرتێکی دەنگی ئەمریکا، لەماوەی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە، ١٥٠ جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لەعێراق و سوریا. رۆژی ١٦ی تشرینی دووهەم، سابرینا سینک جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند لەدوای ٧ی تشرینی یەکەم و دەستپێکی جەنگی حەماس- ئیسرائیل، هێرشەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لەسوریاو عێراق زیاتر بووەو ئەم وتەبێژەی کۆشکی سپی، لەقسەکانیدا باسی لەوەکرد ئەم هێرشانە لەلایەن هێزەکانی سەر بەکۆماری ئیسلامی لەعێراق و سوریا ئەنجامدەدرێن. لەم راپۆرتەدا هەوڵدەدرێت زانیاری دەربارەی ژمارەیەک لەو گرووپانە بخرێنەڕوو کەوەک پارێزەرەکانی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەناسرێن و دژی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی لەسوریاو عێراق چالاکی دەکەن. کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق ئەم دەستەیە ساڵی ٢٠٠٧ و لەشاری عەممارە لەباشووری عێراق و لەیەکگرتنی چەند تاقمێکی میلیشیا پێکهات کەدوای رووخانی رژێمی سەدام حسێن دروست ببوون. ئەم تاقمانە بریتی بوون لە لەشکری ئەبولفەزل ئەلعباس، کەتیبەکانی کەربەلا، زەید بن عەلی، عەلی ئەکبەرو سەجاد. کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق خۆی وەک «رێکخراوی جیهادی ئیسلامی بەرگریکار» دەناسێنێت و لەماڵپەڕی فەرمی خۆیاندا نووسیویانە « ویلایەتی فەقیه « باشترین رێگایە بۆ « دەسەڵاتدارێتی ئیسلام لەسەردەمی غەیبەت»دا، کە ئاماژەیە بەباوەڕی شیعەکان کەئیمامی مەهدی، ئیمامی دوانزەیەمی شیعەکان لەغەیبەتدایە و پێش کۆتایی جیهان دێتەوەو دەسەڵاتی جیهان دەگرێتە دەست. کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق پەیوەندی رێکخراوەیی راستەوخۆیان لەگەڵ ئێران هەیەو شکستپێهێنانی پلانە ئەمریکی- ئیسرائیلییەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەئەرکی خۆیان دەزانن. چەکدارەکانی ئەم تاقمە لەیەکەم دەستە چەکدارەکان بوون کە لەگەڵ هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا لەساڵی ٢٠١١ دژ بەخۆپیشاندەران وەستانەوەو هەوڵیان بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد داوە. کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق، بەپێچەوانەی گرووپە میلیشیا شیعەکانی تری عێراق، هەیکەلی ریکخراوەیی دیاریکراویان نییە. ئەحمەد موحسن فەرەج ئەلحەمیداوی، رێبەری ئەم گرووپە دەکات، کەسێک کە تائێستا هیچ وێنەو ڤیدیۆیەکی بڵاونەکراوەتەوە. ئەبو مەهدی موهەندس، کەوێڕای قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشتری سوپای قودس، لەلایەن ئەمریکاوە کوژرا، یەکێک بوو لەدامەزرێنەران و فەرماندەکانی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق. کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق باڵی سیاسی نییە، بەڵام بەشێکن لەهێزەکانی بەرەی یەکگرتووی میلیشیا شیعەکان کە بەحەشدی شەعبی دەناسرێن. ئەم تاقمە بەرپرسیاریەتی دەیان هێرشی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق و سوریا و هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا گرتووەتە ئەستۆ. ئەم تاقمە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکادایە. کەتیبەکانی حزبوڵڵا جگە لەعێراق بنکەیان لەسوریاو لەپارێزگای دێرەزوور هەیە لەڕۆژهەڵاتی سوریاو لەو بنکانەوە زۆرجار هێزەکانی ئەمریکایان لەسوریا کردووەتە ئامانج. ساڵی ٢٠١١ خەمڵێندراوە کە ١٠ هەزار کەس چەکداری ئەم گرووپەن و هەر چەکدارێک مانگانە ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ دۆلار وەردەگرێت، بەڵام دەستپێکی جەنگی داعش و هەروەها پەیوەستبوونیان بەحەشدی شەعبی وایکردووە لەئێستادا ژمارەیان زۆر زیاتر بێت و مووچەی مانگانەشیان زیاترە. بزووتنەوەی ئەلنجەبا (النجبا) بزووتنەوەی النجبا، وێڕای کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق، رۆڵێکی گرینگیان هەبوو لەجەنگی سوریاو بەتایبەت لەشەڕی شاری حەلەب، لەساڵی ٢٠١٥. ئەم تاقمەش سەر بەهێزەکانی قودسی سوپای پاسدارانەو لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی ماددی و چەک و چۆڵ دەکرێت و هەروەها لەلایەن سوپای پاسدارانەوە راهێنانیان پێدەکرێت. بزووتنەوەی النجبا، پەیوەندی نزیکی هەیە لەگەڵ سەرجەم ئەو گرووپانەی تری نزیک ئێران. دامەزرێنەری ئەم گرووپە (اکرم الکعبی)یە، کەپێشتر یەکێک بوو لەفەرماندە دیارەکانی (جیش المهدی)، گرووپێکی شیعەی سەر بەموقتەدا سەدر. (اکرم الکعبی) دوای جیابوونەوە لەم گرووپە، پەیوەست بوو بەگرووپی (عصائب اهل حق)ەوە و دواتر بزووتنەوەی النجبای دامەزراند. ئەمریکا ساڵی ٢٠١٥ بزووتنەوەی النجبای خستە لیستی تیرۆرەوە. بەڵام ئەمە نەبوو بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکییەکانی ئەم رەوتەی سەر بەئێران. مانگی تشرینی ٢٠١٥ (اکرم الکعبی) لەگفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی :» ملکەچی هەر فەرمانێکە کە لەلایەن عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامییەوە دەربکرێت، تەنانەت ئەگەر ئەم فەرمانە رووخانی دەوڵەتی عێراق یان بەشداریکردن بێت لەجەنگی دەرەوەی سنوورەکان بێت». عەسائیبی ئەهلی حەق گرووپی عەسائبی ئەهلی حەق، کەدامەزرێنەرەکەی (قەیس خەزعەلی)یە وەک «بەرگری ئیسلامی لەعێراق» ناوی دەبات، لەدڵی رەوتی سەدرەوە لەدایکبوو. دامەزرێنەرو رێبەرایەتییەکەی بەشێکبوون لەکادێرەکانی رەوتی سەدر بەڵام لەم رەوتە جیابوونەوە. ئامانجی ئەم گرووپە، وەستانەوەیە دژی داگیرکاری ئەمریکا لەعێراق. ئەم گرووپە بەرپرسایەتی بەشێکی زۆر لەهێرشەکان دژی هێزە ئەمریکاییەکان لەعێراقیان گرتووەتە ئەستۆ. ساڵی ٢٠٠٤و دوای ئەوەی باڵی سەربازی رەوتی سەدر کە بە(جیش المهدی) ناسراوە، لەگەڵ دەوڵەتی کاتی عێراق و سوپای ئەمریکا رێککەوت و ئاگربەستیان راگەیاند، بەناڕەزایەتی بەم رێککەوتنە لەم گروپە جیابووەوەو بەردەوامبوو لەجەنگ دژی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق. ئەم گروپە سەرەتا هەر لەعێراق چالاکی دەکرد، بەڵام دواترو دوای ٢٠١١، بەشێکی لەچالاکییەکانی خۆی گواستەوە بۆ سوریا. هێزەکانی ئەم گروپەش لە جەنگی ناوخۆی سوریا بەشداریان دەکردو پشتیوانییان لە حکومەتی ئەسەد کرد. عەسائیبی ئەهلی حەق وێڕای گروپەکانی تری سەر بەئێران لەلیستی ئەو رێکخراوانەدان کە لەلایەن ئەمریکاوە بە تیرۆریست ناسراون. مانگی ٣ی ٢٠٠٧ راگەیەندرا کە نزیک بەسێ هەزار چەکداری هەیە، بەڵام مانگی ٦ی ٢٠١١ راگەیەندرا بەشی زۆری هێزەکانیان عێراقیان جێهێشتووەو کەمتر لە ١٠٠٠ کەس لەهێزەکانیان لەعێراق ماونەتەوە. رێکخراوی بەدر رێکخراوی بەدر، وەک دایکی هەموو گروپە شیعەکان لەعێراق دەناسرێت و سەر بەکۆماری ئیسلامییە و راستەوخۆ لەسوپای پاسداران فەرمان وەردەگرن. ئەم رێکخراوە، رێکخراوێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییە. رێکخراوی بەدر ساڵی ١٩٨٢ لەئێران و لەژێر چاودێری، محەممەد باقر الحکیم و لەلایەن سوپای پاسدارانەوەو وەک لقی سەربازی (المجلس اڵاعلی للپورە الإسلامیە فی العراق- ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لەعێراق) دامەزرا. ئەندامانی ئەم گروپە ئەو هاووڵاتییە شیعە عێراقیانەی دژبەری سەدام حسێن بوون کە نیشتەجێی ئێران بوون و هەروەها بەشێک لە دیلە جەنگییەکانی جەنگی ئێران- عێراق کەشیعە بوون بوو ( تۆبەکارەکان) ناویان دەبرا. رێکخراوی بەدر، لەجەنگی هەشت ساڵەی ئێران- عێراق شانبەشانی هێزەکانی ئێران دژی ئەرتەشی عێراق شەڕیانکرد. لەو سەردەمەدا ئەبو مەهدی موهەندس، یەکێک بوو لەفەرماندە باڵاکانی رێکخراوی بەدر. لەئێستادا هادی عامری، وەک کەسی یەکەمی ئەم رێکخراوە دەناسرێت. دوای رووخانی سەدام حوسێن لەساڵی ٢٠٠٣، گرووپی بەدر وەک رێکخراو خۆی ناساندو ناوی خۆی گۆڕی بۆ ( رێکخراوی بەدر بۆ بونیادنانەوەو گەشەپێدان). ساڵی ٢٠١٢ لەمجلس اسلامی عراق جیابووەوەو پاڵێوراوی خۆی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. لەساڵی ٢٠١٤ ژمارەی هێزەکانیان بە ١٠ هەزار کەس خەمڵێندرا کەهەزارو ٥٠٠ کەسیان شانبەشانی هێزەکانی سوپای پاسداران لەسوریا دژی دژبەرانی بەشار ئەسەد دەجەنگان. کەتیبەکانی سەید شوهەدا ساڵی ٢٠١٣ و بەناو پارێزگاری لەمەزارگە پیرۆزەکانی شیعەکان لەهەموو دونیا دامەزرا. لەشەڕی ناوخۆی سوریا بەشداریکردوەو پشتیوانی لە رژێمی ئەسەد کردووە. لە سوریا بنکەکانیان زیاتر لەباشوری دیمەشق بووەو پارێزگارییان لەمەزارگەی زەینەب دەکرد. ئەم گروپە هەروەها ٢٠١٤ لەشەری الشیخ مسکین دا بەشداریکردووە. کەتیبەکانی سید الشهدا، پەیوەندی نزیکی لەگەڵ رێکخراوی بەدر هەیە. سەرایا خۆراسانی سەرایا خۆراسانی، ساڵی ١٩٩٥ لەئێران و لەلایەن حەمید تەقەوی یەکێک لە ئەفسەرەکانی سوپای پاسدارانەوە دامەزرا. دواتر تەقەوی ساڵی ٢٠١٥ و لەسەردەمی شەڕی داعش لە تکریت، لەلایەن داعشەوە کوژرا. رەگی ئەم گرووپە دەگەڕێتەوە بۆ کەتیبەی کەڕاڕ کەساڵی ١٩٨٦ و لەسەردەمی جەنگی عێراق- ئێران دامەزرا. ئەم کەتیبەیە شانبەشانی هێزەکانی ئێران دژی سوپای عێراق شەڕی دەکرد. ئەم کەتیبەیە لەلایەن یاسن ئەلموسەوی، یەکێک لە یاریدەدەرەکانی محەممەد باقر ئەلحکیمەوە بەڕێوە دەبرا. بەڵام ساڵی ١٩٩٥ ئەم کەتیبەیە گەورەتر بوەو لەلایەن حەمید تەقەوییەوە ناوی نرا سەرایا خوراسانی. دوای رووخانی رژێمی سەدام حسێن، بەشێک لەم رێکخراوە حزبێکی سیاسییان دروستکرد بەناوی « گلیعە الخراسانی» و لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی وەک بەشێک لەبەرەی یەکگرتووی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالکی بەشدارییان کرد. ساڵی ٢٠١٣ سرایا الخراسانی، وەک لقی سەربازی حزبی گلیعە الخراسانی، ناسرا. هێزەکانی ئەم گروپە بەشداریان هەبوو لەجەنگی ناوخۆی سوریا بۆ بەرگریکردن لە بەشار ئەسەد. ئەم گروپە لۆگۆی سوپای پاسدارانی لەسەر ئاڵاکەی خۆی داکوتاوەو بەئاشکرا خۆی بەشوێنکەوتووی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران دەناسێنێت و رایانگەیاندووە لەسوپای پاسداران و عەلی خامنەیی فەرمان وەردەگرن. ژمارەی هێزەکانی بە سێ هەزار کەس دەخەمڵێندرێت و لەچوار یەکەی سەربازی پێکهاتوون. یەکەکانی نوخبە مانگی ٥ی ٢٠٢١ ، رۆیتەرز راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و لەو راپۆرتەدا باسی لەوە کرد ئێران سەدان کەسی لە هێزەکانی میلیشاکانی خۆی هەڵبژاردوەو لەڕێگای ئەوانەوە، یەکەی بچووکتری نوخبەی دروستکردووە. لەم راپۆرتەی رۆیتەرزدا ئاماژە بەوە دراوە ئەندامانی گروپە نوخبەکان ساڵی ٢٠٢٠ بەشێوەی زۆر نهێنی لەلایەن ئەفسەرەکانی سەر بە سوپای پاسدارانەوە راهێنانیان پێکراوە لەسەر چۆنییەتی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی و سیخوڕی و هەروەها شەڕی سایبەری. لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوە دراوە ئێران دەیەوێت قەرەبووی شکستەکانی بکاتەوە لە رێکخستنی تاقمەکانی سەر بەخۆی دوای مردنی قاسم سلێمانی، لەبەرئەوەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی ئێستای هێزەکانی قودسی سەر بەسوپای پاسداران، ئەو بڕشت و کاریگەرییەی قاسم سلێمانی نییە لەناو ئەم گروپانەدا. لەلایەکەوە بەرپرسانی ئێران لەسەر ئەو باوەڕەن، ئەم تاقمە نوخبەو بژاردەیە کەمتر دزە دەکرێتە ناویان و بەهۆی لێهاتووییان لەبەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان باشتر دەتوانن لە بەرژوەندییەکانی دوژمنانی تاران بدەن. بەپێی هەندێ راپۆت، ئەم تاقمە راستەوخۆ لەلایەن ئەفسەرەکانی سوپای قودسەوە بەڕێوە دەبرێت و بەرپرس و فەرماندەی عێراقی نییەو سەرجەم فەرماندەو بڕیاردەرەکانی ئێرانین. ئەم تاقمە لەسوریا و عێراق چالاکییان هەیەو دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەسوریا و عێراق ئۆپەراسیۆنیان هەیە. بەڵام تائێستا کەسە یەکەمەکانی ئەم رێکخراوە نەناسراو ماونەتەوە. بەشێکی تر لەو هێزانەی کە سەر بەئێرانن بریتین لە: 1-قوات اسد اللە الغالب في العراق والشام 2-سرایا الزهرا 2-سرایا السلام 3-حزب اللە الثائرون 3-لواء ابوالفضل العباس 4-لواء کفیل زینب 5-لواء عمار بن یاسر 6-کتائب درع الشیعە
هاوڵاتی ریاز مالکی، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین رایگەیاند لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپێکی ئاوارەکان لە غەززە 52 ئەندامی بنەماڵەیەکی غەززە کوژراون. ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 وەزیری دەرەوەی فەڵەستین لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ دەیڤید کامێرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە لەندەن رایگەیاند، "هەر ئەم بەیانییە 52 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی قەدوورە لە جەبالیا، کوژراون و ئەو بنەماڵەیە لە ناوچوون." ریاز مالکی وتیشی، "من ناوی هەر 52 کەسەکەم لایە، هەموویان لە دایەگەورەو باوەگەورەوە بگرە تا مناڵی ورد، لەناوچوون و مردوون." وەزیری تەندروستی کەرتی غەزە کە بە دەستی حەماسەوەیە دەڵێت لە رۆژی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیلەوە، واتە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، زیاتر لە 14 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە کوژراون. ئیسرائیلیش باس لەوە ئەکات لانیکەم هەزار و 200 هاوڵاتی ئیسرائیلی لە رۆژی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کوژراون و 240 کەس بە بارمتە گیراون.
هاوڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوویەوە و رایگەیاند خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشکەش بە حکومەتی فیدڕاڵی کرا دوای ئەوەی کە پرۆسەی وردبینی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی عێراق و هەرێم لە کۆبونەوەکەدا خرایە ڕوو. ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوویەوە و لە بڕگەی یەکەمدا سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی گشتی راپۆرتێکی سەبارەت بە میلاکی گشتی خستەڕوو. لەمانگی رابردوودا لیژنەیەکی دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وردبینیکردن لە ژمارەی مووچەخۆران و داهاتی هەرێمی کوردستان وردبینییان ئەنجامدا. بەپێی راگەیاندراوێکی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران"سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، ئەنجامی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی خستەڕوو سەبارەت بە میلاکی گشتیی و ئاماژەیدا بەوە دا کە سەرجەم خشتە و زانیاریی و ژمارەکان خراونەتە بەردەم تیمی هاوبەشی وردبینی و لە ئەنجامدا دوای وردبینی، خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشکەش بەهەردوو حکومەتی فیدڕاڵیی وهەرێم کرا کە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران." لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "ئەنجومەنی وەزیران چەند پێشنیار و ڕاسپاردەیەکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی پەسەند کرد لە پێناوی بە دامەزراوەییکردنی زیاتری کەرتی وەزیفەی گشتیی و هێزی کار لە دامەزراوەکانی هەرێم، هەروەها سەرجەم وەزارەتەکانیش ڕاسپێردران کە هاوکاری ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی پەسەندکران، فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچووونیش ڕاسپێردرا بۆ ڕەخساندنی هەماهەنگی بۆ ئەم مەبەستە."
دلێر عەبدوڵڵا پارتی دیموكراتی كوردستان، لەهەولێرەوە بانگەشە بۆ لیستەكەی كەركوكی دەكات و جیاواز لەحزبەكانی تر، لەدەرەوەی كەركوكەوە كاندیدەكانی ناساند، سەركردەیەكی ئەو حزبەش رایگەیاند كەزۆرینەی دەنگدەرانی كەركوكی پارتی لەشاری هەولێرن بۆیە ئاهەنگی ناساندنی كاندیدەكانیان لەو شارەدا كردووە، چاودێرێكی سیاسیش پێیوایە كە ئەوە عەیبەیەكی گەورەیە بۆ پارتی و نەدەبوو ئەو كارە بكات. بانگەشەی لیست و قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكردو جیاواز لەحزبەكانی تر، پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێرەوە ئاهەنگی ناساندنی كاندیدەكانی رێكخست و لەبری ئەوەی لەكەركوك كە بەدڵی كوردستان پێناسەی دەكات بانگەشە دەستپێبكات، لەشاری هەولێرەوە خۆی بۆ بەشداریكردن لەو هەڵبژاردنەدا ئامادەكرد. بڕیارە رۆژی 18ی مانگی كانونی دووەمی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەبچێت، كورد وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی و گرنگی پارێزگاكە، بەچەند لیست و قەوارەیەك بەشداری ئەو هەڵبژاردنە دەكات، ئەوەش مەترسی لەسەر كەمبوونەوەی دەنگەكانی كورد دروستكردووەو رەنگە هۆكارێك بێت بۆ پەرتەوازەیی دەنگی كورد لەو هەڵبژاردنەدا. پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك پارتێكی سەرەكی ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەكان دەكات، بەڵام پێچەوانەی ئەوەی چاوەڕێ دەكرا. ئاهەنگی ناساندنی كاندیدەكانی لەدەرەوەی كەركوك ئەنجامداو لەشاری هەولێرەوە دەستی بەبانگەشە كرد، لەوبارەیەوە فازیل بەشارەتی سەركردەو كادیری پێشكەوتوی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهاوڵاتی وت «بەو حوكمەی هەندێك دەنگدەری كەركوك لەهەولێرە، لەدوای شانزەی ئۆكتۆبەرەوە هاتوونەتە هەولێر لەكاتێكدا لەئەسڵدا كەركوكین و شەرعیەتی دەنگدانیان لەهەولێر هەیە، بۆ ئەوەی كاندیدەكانمان بەمانیش بناسرێن و روونكردنەوەیان پێبدرێت و هانبدرێن و بانگهێشتبكرێن. ئەگەرنا لەبنەڕەتدا مەركەزی بانگەشەكردن لەكەركوكە، بەڵام بەو حوكمەی لەدوای شانزەی ئۆكتۆبەر دەنگدەرێكی زۆرمان هاتووەتە هەولێر بۆیە لەوێ ئەو ئاهەنگە كراوە». ئەنجامدانی ئاهەنگی ناساندنی كاندیدەكانی پارتی لەهەولێر، ئەو حزبەی رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر كردووەتەوە، چاودێران پێیان وایە كە عەیبەیەكی گەورەیەو نەدەبوو پارتی ئەو كارە بكات، لەوبارەیەوە لەتیف فاتیح فەرەج رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی بەهاوڵاتی وت «من پێمخۆشە لەكاوێزی مەلا پەروێز ببپرسیت كە لەم ماوەیەدا رەئی خۆی لەسەر سیاسەتی پارتی لەكەركوك خستەڕوو، چونكە زۆر بەڕاشكاوی دەڵێت پارتی وازی لەكەركوك هێناوە. ئەم سیاسەتە هەڵەیە، پارتی كە كەركوك بەدڵی كوردستان دەزانێت بۆ بەجێیهێشتووە؟ بۆیە من باوەڕم وایە ئەمە كارێكی خراپە، دەبوو لەقەڵای كەركوك ئەو ئاهەنگەی بكردایە نەك هەولێر، چونكە ئەوێ هیچ ئەرزشێكی نییە بۆ كەركوك». لەماوەی رابردوودا پارتی شەڕی گەڕانەوەی دەكرد بۆ كەركوك، بەهۆی داواكردنی بارەگای سەركردایەتی كەركوك كە پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 هێزێكی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق دەستی بەسەرداگرت، خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتی ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حزبە لەكەركوك ئەنجامدراو بەهۆیەوە چوار كەس كوژران و چەندانی تر برینداربوون، بەڵام دواتر بەبڕیارێكی ئەو حزبە پاشەكشە لەو داوایە كراو بارەگاكەی پێشكەشی زانكۆی كەركوك كرد. هاوڵاتی ئەوەی زانیوە كە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی كەركوكەوە ئەو ئاهەنگە لەهەولێر سازكراوە، بەتایبەت پاش ئەوەی كە رۆژی دووشەممە تەقە لەنوسینگەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرا، كە لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پۆستەی پێدراوە، لەوبارەیەوە عیسمەت رەجەب بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهاوڵاتی وت «هۆكاری ئەمنی بەشێك بووە لەو بڕیارە، چونكە پارتی هێزێكی كاریگەرەو دوژمنان هەمیشە لەبۆسەدان بۆی، هەنگاوی داهاتوومان لەكەركوك دەبێت و متمانەی تەواومان بەدەنگدەرانی كورد هەیە». رۆژی دووشەممە 20/11/2023 چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لەنوسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرد لەشاری كەركوك، ناوبراو لەڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە كەخەڵكی كەركوك لەوە دڵنیادەكەنەوە كەئەم هێرشە هاوشێوەی هێرشەكانی پێشوو لەخزمەتكردنی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك رایانناگرێت. پارتی لەم هەڵبژاردنەدا دەیەوێت زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت، چاوی لەوەیە كورد متمانەی پێبدات و رووداوەكانی شانزەی ئۆكتۆبەر بكاتە دەرفەت بۆ كۆكردنەوەی دەنگی زۆرینەی كەركوكییەكان، لەوبارەیەوە فازیل بەشارەتی بەهاوڵاتی وت «لەدوای رووداوەكانی شانزەی ئۆكتۆبەرەوە، پارتی چەندین هەڵوێستی هەبووە كەخزمەت بووە بەكەركوكییەكان، بۆیە متمانەمان هەیە كەدەنگێكی زۆری كەركوكییەكان بۆ پارتیمان بێت. ئێمە پێمان وایە كورد پێویستی بەوەیە دەنگی یەك بێت، پێش پارتی ئێمە چاومان لەوەیە كورد زۆرینە بهێنێت، بەڵام هەڵوێستەكانی پارتی پاش رووداوەكانی شانزەی ئۆكتۆبەر ئەو راستییەمان بۆ رووندەكاتەوە كە پارتی دەتوانێت زۆرینەی دەنگەكان كۆبكاتەوە». لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، كورد بەسێ هاوپەیمانێتی لەپارێزگای كەركوك بەشداری دەكات، هاوپەیمانێتی مەشخەڵی كەركوك، هاوپەیمانێتی پارتی و حزبی ئیسلامی، هاوپەیمانێتی یەكێتی و شیوعی. جگەلەوەش نەوەی نوێ بەجیا بەشداری دەكات. هەروەها هەریەكە لەحزبی زەحمەتكێشان و بزووتنەوەی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری بایكۆتی هەڵبژاردنەكەیان داوە.
هوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند لە کاتژمیر 12ی ئەمشەوەوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولیر-کەرکوک وەک تاقیکردنەوە دەکەونە کار و دوای پینج رۆژ سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن. ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا شۆفێران ئاگادار کردەوە کە لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک بە شێوەی تاقیکاری بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەکەونە کار و لە رۆژی 28ی ئە مانگە، واتە دوای پێنج رۆژ، دەست دەکەن بە تۆمارکردنی سەرپیچییەکان. هاوتوچۆی هەولێر باسی لەوەش کردووە، خێرایی رێگەپێدراو لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک لە رێگەی هێماکانی هاتووچۆوە بۆ شۆفێران دیاری کراوە.
هاوڵاتی شەوی رابردوو هێزە ئەمنیەکان چالاکوانێکی شیلادزێیان بەناوی عەباس ئەشڤان دەستگیرکرد و دوای 24 کاتژمێر لەگرتنی هێشتا نازانرێت لەسەر چی گیراوە و له چ شوێنێک راگیراوە. سەرچاوەیەکی تایبەت لەناحیەی شیلادزێ کەپێی باش نەبوو ئاماژە بەناوەکەی بکرێت بە هاوڵاتی وت، "ئەو گەنجەی شەوی رابردوو دەستگیرکراوە ناوی عەباس ئەشڤانە و دانیشتووی ناحیەی شیلادزێیە. سەرچاوەکە وتیشی، عەباس ئەشڤان "چالاکوانە و هێشتا نازانرێت لەسەر چی گیراوە. ئەو چالاکوانە دوکانێکی هەیە لەسەنتەری شیلادزێ، هێزە ئەمنیەکان لەناو دوکانەکەی خۆی دەستگیریان کرد." وێنەی عەباس ئەشڤان:
هاوڵاتی ئاگربەستەکەی حەماس و ئیسرائیل لە رۆژی پێنجشەممەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە ئازادکردنی 50 بارمتەی ئیسرائیلی لەبەرامبەر 150 زیندانی فەڵەستینی. موسا ئەبوو مەرزووق، ئەندامی مەکتەب سیاسی حەماس رۆژی چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی 2023, بە کەناڵی جەزیرەی رایگەیاند، رێککەوتنی حەماس لەگەڵ ئیسرائیل لە کاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئیسرائیل هێشتا کاتژمێری وردی دەستپێکی ئەم رێککەوتننامەیەی پشتڕاست نەکردۆتەوە. لە هەندێ راپۆرتی میدیاکانی فەلەستیندا کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی رۆژی پێنجشەممە بە کاتی ئیسرائیل دیاریکراوە. لە هەندێ لە راپۆرتەکەندا هاتووە هەموو شەوێک ئیسرائیل ناوی 12 کەس لەو هاوڵاتیانەی کە رۆژی دواتر ئازاد ئەکرێن ئەگاتە دەستیان و لە بەرامبەردا ئیسرائیل 150 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات. ئۆفیسی بنیاماین ناتانیاهۆ رایگەیاندووە کە ئەگەر حەماس دوای چوار رۆژەکە، هەر رۆژێک ١٠ بارمتە ئازاد بکات ئەوا ئاگربەستەکە بۆ رۆژێک درێژ دەکرێتەوە. لەبارەی ئەو کەسانەی ئازاد دەکرێن، مووسا ئەبومەرزووق بە جەزیرەی راگەیاند، زۆربەی ئەو کەسانەی حەماس بە پێی رێککەوتنەکە ئازادیان ئەکات، ئەو کەسانەن کە هاوڵاتی وڵاتانی بیانین، بەڵام ئاماژەی بەوەنەدا هەڵگری رەگەزنامەی ئیسرائیلی هەن یان نا. ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە رێککەوتننامەکە بۆ ئازادکردنی 50 هاوڵاتی ئەو وڵاتەیە، بەڵام لە هەندێ لە راپۆرتی میدیا جیهانییەکاندا هاتووە رەنگە حەماس ژمارەیەک کرێکاری تایلەندیش ئازاد بکات کە لە ئیسرائیل رفێندراون، بەڵام ئەو کرێکارانە جیاوازن لەو 50 هاوڵاتییە ئیسرائیلییە. لەسەر ئاگربەستەکە ئەحمەد عەبدولهادی، نوێنەرێکی حەماس لە لوبنان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوانیدا لە کاتی پێشوازی لە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی بەیرووتی کرد، وتی، "حەماس هیوادارە ئەم ئاگربەستە ببێتەهۆی کۆتایی جەنگ". نوێنەرەکەی حەماس لە لوبنان لە قسەکانیدا بانگەشەی ئەوەی کرد، حەماس توانیویەتی مەرجەکانی خۆی بەسەر ئیسرائیلدا داسەپێنێت. هاوکات کەناڵی جەزیرە نیوەڕۆی چوارشەممە لە زاری سەرچاوەیەکی حیزبوڵڵاوە رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل پەیوەست بێت بە پاراستنی ئارامییەوە، حیزبوڵڵای لوبنانیش ئامادەیە دەستبەرداری هێرشەکانی بێت بۆ سەر ئیسرائیل.
هاوڵاتی بەزۆرینەی دەنگ تەمەنی کارکردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پەرلەمانی عێراق درێژکرایەوە و پەرلەمانتارێک دەڵێت، کارەکانی کۆمسیۆن تا کۆتایی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 پەرلەمانی عێراق لە بڕگەی دووەمی دانیشتنی خۆیدا کۆبوونەوەی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و تێیدا بەزۆرینەی دەنگ بریاردرا کارەکانی بۆ ماوەی شەش مانگی تر درێژبکرێتەوە. لەو بارەیەوە بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر پشکی یەکێتی رایگەیاند، "دەنگدانی پەرلەمان لەسەر هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تەواو بوو، بەكۆی دەنگ پەسەند كرا، كارەكانی كۆمسیۆن درێژی دەبێت تاكو بە تەواوی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و هەڵبژارنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت." بەپێی بڕیارەکە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تا 7ی تەمووزی 2024 دەبێت، کە پێش ئەو ماوەیە و لە 18ی مانگ داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە دەچێت و دواتریش لە 25ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکە گرنگی خۆی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی داهاتوودا بەوپێیەی ئەگەر درێژ نەکرایەتەوە، ئەوا بەپێی وتەی بەرپرسانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، نەیاندەتوانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.
هاوڵاتی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەمانی عێراقدا بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دواخرا. رۆژی 14ـی تشرینى دووەمی 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە، کە هاوکات سەرۆکى پارتى تەقەدوومە و یەکێکە لە سەرکردە هەرە دیارەکانی سوننە و بڕیاربوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵببژێردرێت. بەپێی خشتەی کاری پەرلەمان بڕیاربو لە دانیشتنی ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمان هەڵببژێردرێت، هەروەها دەنگ بە هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بدرێت، کە لە دانیشتنی پێشو خوێندنەوەی یاسایی بۆ کرا. لەمبارەیەوە د بریار ڕشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : لەبەر ئەوەی رێکەوتنی یاسی نەبوو هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بە کۆی دەنگ دواخرا. هاوکات میدیا عێراقییهكان بڵاویانكردهوه، دووكاندید چانسى وهرگرتنى پۆستى سهرۆكى پهرلهمانیان ههیه ئەوانیش ههریهكه له سالم عیساوى كاندیدى حزبى تهقهدووم كه محەمەد حهلبوسى سهرۆكایهتى دهكات و كاندیدى دووهم موسهنا سامهرائى سهرۆكى هاوپهیمانى (عهزم)ن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژی حکومەتی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکای بۆسەر گروپە چەکدارەکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند پێشێلکارییەکی تەواوی خاکی عێراقە.و میدیا جیهانییەکان دەڵێن لە هێرشەکەدا کوژراو بریندار هەیە. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق نیوهڕۆی ئهمڕۆ له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو هەڵکشانەی ئەم دواییە دەکات کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا لە گۆڕەپانی عێراقدا ڕویداوە، وەک هەڵکشانێکی مەترسیدار کە پێشێلکارییەکی قبوڵنەکراو بۆ سەر سەروەری عێراق لەخۆدەگرێت، لە هەمو بارودۆخێکدا پابەندین بە پاراستن و بەرگریکردن بە پێی ئەرکە دەستوی و یاساییەکانی حکومەت". ئاماژه ی به وەشداوە، "هێرشەکە بەبێ ئاگاداری دەزگاكانی حكومەتی عێراق ڕوویدا، ئەمەش پێشێلكردنی ڕوونی سەروەرییە و هەوڵێكە بۆ تێكدانی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی و بە پێی سەروەری دەستووری عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەكان قبوڵكراو نییە". هەر بە پێ راگەیندراوەكە جەخت لەوە كردوەتەوە" كە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پشتیوانی لە كاری هێزە چەكدارەكانمان دەكات لە ڕێگەی مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژكردنەوە، و ئەوەی كە ڕوویدا پێشێلكردنی ئاشكرای ئەو ئەركەیە كە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پێناویدا بوونیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە خاكی عێراقدا، بۆیە داوا دەكرێت بە شێوەیەكی تاكلایەنانە هەڵسوكەوت نەكات و پابەند بێت بە سەروەریی عێراق و بە هیچ شێوەیەك قبوڵی پێشێلكردنی ناكرێت". ئەم لێدوانە دوایئەوەهات ئەمڕۆ، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وەڵامی راستەوخۆی هێرشی ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر هێزەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانان، هێرشمان کردە سەر دوو بنکەی ئەو گرووپانە لە عێراق." سەبارەت بە شوێنی هێرشەکە سێنتکۆم دەڵێت، لە ناوچەی جورف سەخەری بەغدا بووە و گرووپێکی حەشی شەعبییان کردووەتە ئامانج. هاوکات لەسەر هێرشەکە ئاژانسی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی جورف ئەلنەسری لە باشوری بەغدا کوژراوی لێکەوتوەتەوە، بهڵام فەرماندەیی سەربازیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) ئەنجامی هێرشەکانی رانەگەیاندوە. ئاژانسی فرانس پرێسیش لهزاری سهرچاوهیهكی ئهمنی حكومهتی عێراقهوه بڵاویکردۆتەوە، پێنج ئهندامی حزبوڵای عێراق له هێرشێكی ئاسمانیدا لهناوچهی جورف ئەلنەسری کوژراون، هاوكات چوار كهسیش برینداربون.
شەنای فاتیح ٧٠ رۆژ بەسەر دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ تێپەڕدەبێت و تائێستا چارەنووسی پڕۆسەکە لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نادیارە، مامۆستایان ئامادەنین بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش باس لەوەدەکات کاتی بایکۆت شکاندن نادیارە. بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣ وەک یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی وەرزی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دیاریکرا، بەڵام بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، بەو هۆیەوە تائێستا چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن لەو سنوورانەدا نادیارە. عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان لەلێدوانێکدا بەهاوڵاتی وت: تائێستا هیچ شتێک دیار نییە سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی دەوام، حکومەت هیچ هەنگاوێکی نەناوەو هیچ بەڵێنێکیشی نەداوە، نە باسی پلە بەرزکردنەوەو نە باسی موچە نەدراوەکان ناکات. وتیشی: کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ کەیەکێکی دیکەیە لەکێشەکان و تائێستا هیچ وادەیەک دانەنراوە بۆ دامەزراندنیان، ئەمانە وایانکردووە کە مامۆستایان هێشتا سووربن لەسەر بایکۆتکردن و نەچوونەتەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن. « نازانین پڕۆسەکە چی لێدێت و هەفتەیەکی دیکە مانگێکی دیکە یان ئەم وەزرە هەمووی بایکۆت بێت کەس ئەوە نازانێت و روون نییە، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی لەسنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە نزیکەی ٦٠ هەزار مامۆستان». عەتا ئەحمەد وای وت. وتەكانی جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەكاتێكدایە، بەشێکی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ دەوام دەکەن و دەنگۆی ئەوەش بڵاوکرایەوە کەهەڕەشە لەبەشێکی مامۆستایان کراوە. سەبارەت بەو پرسە عادل حەسەن، مامۆستای ناڕازی لەلێدوانێکدا بەهاوڵاتی وت: ئاگادارنیم هەڕەشە لەمامۆستایان کرابێت، دەشگونجێت هەبێت بەڵام من ئاگاداری نیم. وتیشێ: تەنها هەندێک بەڕێوەبەر بەسەربەخۆیی بەمامۆستایانی پۆلی ١٢یان وتووە ئەگەر نەیەنەوە میلاکیان دەگوازنەوە، ئەمانە هەیە بەڵام وەک هەڕەشەی بەزۆر بردنەوەی مامۆستا بۆ ناو هۆڵەکانی خوێندن شتی وام نەبیستووەو ئاگادارنیم، هەڵوێستیشمان تا ئەم ساتەوەختە وەک خۆیەتی. مامۆستایەكی ناڕازیی دان بەوەدادەنێت فشاریان لەسەرە بەڵام دەشڵێت «فشارەكە جددی نییە». محەمەد کەمال، لەنوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژ لەلێدوانێکدا بەهاوڵاتی وت: بەردەوامین لەبایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن، فشارەکە جدی نییە چونکە ناڕەزایەتییەکە زۆرترە بەبێ دەستکەوتیش کەجێبەجێکردنی داواکارییەکانمانە ئامادەنین بایکۆت بشکێنین. «داواکارییەکانمان بریتین لەدامەزاراندنی مامۆستایانی وانەبێژو دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەو پێدانی موچە لەکاتی خۆیدا، هەروەها دیاریکردنی چارەنووسی موچە فەوتاوەکان».محەمەد کەمال وای وت. هاوکات، رۆژی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیاری سزای هیچ کەسێکمان نەداوە تەنها داوای دەستپێکردنەوی پڕۆسەی خوێندنمان کردووە، ئەوەش وەک ئەرکێکی دڵسۆزانەی مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی رادەبینین. وتیشی: راستە دۆخی دارایی هەموومان بەو شێوەیەیەو مامۆستایان زیانیان پێگەیشتووە ئەوان شایەنی ژیانێکی باشترن، شایستەییەکانی مامۆستایان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەدراوە، بۆیە پشتگیری داوای مامۆستایانین و وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموومان پێکەوە کاردەکەین تامامۆستایان شایستە داراییەکانیان وەربگرن. « دەزانین مامۆستایان زیانیان بەرکەوتوە، بەڵام نامانەوێت ئەو زیانە لەخوێندکاران و پڕۆسەی خوێندندا قووڵتر ببێتەوە، هەرکاتێک بودجە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بابەتی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ گرێبەستکردنیان گرەنتییە و مافی مامۆستایانی میلاکیش جێبەجێ دەبێت و دڵنیایی دەدەینە خوێندکارانی پۆلی ١٢ش کەمافیان نافەوتێت». وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وای وت. وتەكانی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە تەنیا لەسنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی ١٥ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن كە سەرجەمیان داوای دامەزراندن دەكەن. پێشتر ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاندبوو بەم نزیكانە گردبوونەوەو ناڕەزایەتیەكانیان دەبەنە بەغدادی پایتەختی عێراق و داوا لەحكومەتی عێراق دەكەن مووچەو بژێوی هاووڵاتیانی هەرێم نەكاتە قوربانی گەندەڵی و ناشەفافیەكانی دەسەڵاتدارانی هەرێم و حكومەتی عێراق راستەوخۆو لەڕێگەی كارتی بانكییەوە موچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكات.
هاوڵاتی لەوەڵامی چەند فراكسیۆنێكی كوردستانیدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ و لەڕێگەی كارتی بانكیەوە بنێرێت، بەڵام چەند مەرجێكی دیاریكردووە. بە پێی نوسراوێك كە لە رۆژی 13/11/2023 نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاراستەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كردووە سەبارەت بە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاتووە: سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندە لەسەر ئەوەی ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی موچەو زانیاری فەرمانبەرانی هەرێم بداتە حكومەتی عێراق ئەوا حكومەتی عێراق راستەوخۆ موچە دەخاتە سەر هەژماری بانكی موچەخۆرانی هەرێم. بەپێی نوسراوەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەمویلی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە پشكی هەرێم لەناو یاسای بودجەدا دیاریكراوەو پێدانی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە بەشە بودجەی هەرێم دەبردرێت. لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو دا بە واژۆی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی (نەوەی نوێ، یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ) داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرا كە راستەوخۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم نیگەرانی دەربڕی و ڕایگەیاند دەبێت لەڕێگەی دامەزراوەكانیەوە بێت.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، تەشەنەسەندنی جەنگی غەززە، مەترسی لەسەر تەواوی ناوچەکە دروستدەکات و دەڵێت، "پێوسته عێراق به ههموو شێوهيهک خۆى له شهڕ بهدوور بگرێت." بهگوێرهی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی ههرێم، ئهمڕۆ چوارشهممه نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له مارشاڵ سامی سامپسۆن گهوره ڕاوێژكاری بهرگریی بریتانی له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و باكوری ئافریكا و شاندێكی سهربازیی یاوهری كرد. له كۆبونهوهیهكدا دوایین پێشهاتهكان و ئهگهر و لێكهوتهكانی شهڕیان له غهززه تاوتوێ كرد، لهوبارهیهوه نێچیرڤان بارزانی رایگهیاندوه، "تهشهنهسهندنی دۆخهكه مهترسی لهسهر تهواوی ناوچهكه دروست دهكات، بۆیه پێوسته عێراق به ههمو شێوهیهك خۆی له شهڕ بهدور بگرێت، چونكه شهڕ هیچ كێشهیهك چارهسهر ناكات و تهنیا ئاشتی چارهسهره". لەبارەی دۆخى سياسيى عێراقيش، وەکو لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ههردوولا هاوڕا بوون كه پێويسته ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئهمنيى عێراق بپارێزرێت و ههموو لايهك دهبێ بهرپرسيارانه ڕهفتار بكهن و جهختيان له پێويستيى پاراستنى هێزهكانى هاوپهيمانان و نێرده ديپلۆماتييهكان له ههر جۆره ههڕهشهيهك له عێراق كردهوه." دۆخی ناوخۆی ههرێمی كوردستان تهوهرێكی دیكهی كۆبونهوهكه بو، لهمبارهیهوه ههردولا دوایین كۆبونهوه و دیدارهكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان به پێشهاتێكی ئهرێنی ههڵسهنگاند.
