هاوڵاتى موژگان کاووسی نووسەرو لێکۆڵەری کوردی خەڵکی شاری کەلاردەشت لەباکووری ئێران، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی زیندانیکردنی بەسەرداسەپێنرا بەتۆمەتی ئەندامبوون لەحزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رێکخراوێکی تایبەتە بەتۆمارکردنی پیشێلکارییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاشکرایکرد کەپێنجشەممەی رابردوو موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی شاری کەلاردەشت لەلایەن دادگای بەرایی شاری نەوشەهر لەباکووری ئێران بەسێ تۆمەتی جیاواز سەرجەم حوکمی (٦٩) مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. یەکێک لەنزیکانی بنەماڵەی کاووسی کە بەهۆکاری ئەمنی نەیویستووە ناوی بهێنرێت لەوبارەیەوە بەهەنگاوی راگەیاندوە کە، موژگان کاووسی بەتۆمەتی “ئەندامەتی لەحزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران” بە (٣٣) مانگ بەندکردن سزادراوە، هەروەها بەتۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ دروستکردنی پشێویی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە (٣٠) مانگ بەندکردنی تر سزادراوە، هەروەها بەتۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە رژێم ” حوکمی شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە. بەپێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، لەو سێ حوکمە زۆرترینەکەیان واتە حوکمی (٣٣) مانگ بەندکران جێبەجێدەکرێت. ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا رایگەیاند کە، موژگان تەنیا بەتۆمەتی نووسینی پۆستێکی ئینستاگرامی کەنوسیبووی “بێدەنگی خیانەتە” و لەگەڵ وێنەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی رابردووی مەریوان و جوانڕۆ بڵاویکردبوویەوە، حوکمی (٣٣) مانگ بەنکرانی بەسەردا سەپاوە. موژگان کاووسی لەکاتی دانیشتنی دادگا لەهەبوونی مافی پارێزەر بێبەش بووەو (٢٠) رۆژ مۆڵەتی پێدراوە کەتانە لەو بڕیارە بدات. ناوبراو هەر ئەو رۆژەو دوای دانیشتنی دادگا بەدانانی بارمتەی (١٠٠) میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە. ناوبراو رۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بەپارێزگای مازندەران دەستبەسەرکرا. موژگان کاووسی رۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز (١٠ی دێسامبر) دوای یەک هەفتە لەدەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ساری بۆ بەندیخانەی شاری نەوشەهر گوازرابووەوە. موژگان کاووسی کتێبی ئەنفال و چارەنووسی تەیموور، بەرهەمی عارف قوربانی نووسەری خەڵکی کەرکووکی، بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕاوەتەوە ئەو نووسەرە کوردە لەماوەی ساڵانی رابردوو چەندین وتاری لەسەر زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوە کورتەفیلمێکی بەڵگەنامەیی بەناوی “هیوا” بەرهەمهێناوە. ناوەڕۆکی ئەو فیلمە باس لەسەر مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی لەنێو کوردەکانی کەلاردەشت لەپارێزگای مازندەرانی باکووری ئێران دەکات. موژگان کاووسی کتێبی ئەنفال و چارەنووسی تەیموور، بەرهەمی عارف قوربانی نووسەری خەڵکی کەرکووکی، بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕاوەتەوە. کوردەکانی کەلاردەشت لەباکووری ئێران کە سەر بەهۆزی لەک و پێڕەوی ئایینی یارین (کاکەیی) دوای سەدان ساڵ لەکۆچی زۆرەملییان بۆ باکووری ئێران و لێوارەکانی دەریای قەزوین، هێشتا دابونەریتی خۆیان پاراستووەو رێوڕەسم و بۆنە کوردییەکان بەجلوبەرگی کوردی پیرۆز دەکەن و هەستی نیشتیمانی و کوردایەتییان هەمیشە لەجۆش و خرۆشدایە.
زامدار ئه‌حمه‌د ئه‌م کتێبه تایبه‌ته به ژنه نووسه‌ر و وه‌رگێڕه‌کانى کورد.. که بیست خانمى نووسه‌رى باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانى له‌خۆ گرتووه، که ئه‌مانه‌ن: "کوردستان موکریانی، شوکریه ڕه‌سووڵ، سۆزان جه‌مال، مه‌هاباد حه‌سه‌ن، به‌یان سه‌لمان، شیرین. ک، ڤینۆس فایه‌ق، کنێر عه‌بدوڵڵا، گه‌لاوێژ خان، شیرین تاھیر، زێنه‌ب یوسفی، کازیوه ساڵح، باران، چنار نامیق، چنوور نامیق، شلێر ڕه‌شید، نازه‌نین عوسمان، فه‌وزیه ساڵح، زارا ستاوه‌ند، شیلان گه‌یلانی" به‌داخه‌وه تا ئێستا سه‌باره‌ت به ژنانى نووسه‌رى کورد، کتێب و نووسین که‌مه، ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ ده‌رباره‌ى ژنانى نووسه‌ر و وه‌رگێرى کورد زانیارى وه‌چنگ که‌وێ، هیچى به‌رده‌ست نییه.. له‌کاتێکدا زانیارى زۆر باش له‌باره‌ى ژنه نووسه‌ره‌کانى زۆربه‌ى وڵاتانى دیکه به‌رده‌سته، بۆ وێنه: ژنانى ئه‌مریکی، ئه‌روپی، فارسی، تورکى و عه‌ره‌بی.. ئه‌م کتێبه خانمه نووسه‌ر و وه‌رگێڕه زیندووه‌کانى له‌خۆگرتووه، به‌مشێوه‌یه‌ش ویستوومانه مۆدیل و ڕه‌وتى "زیندوو کوژى مردوو په‌رست" بگۆڕین. ئه‌و نووسه‌ر و وه‌رگێڕانه‌ى له سه‌رووى ده کتێبیان بڵاوکردۆته‌وه له‌چوارچێوه‌ى کتێبه‌که‌دا بوونى هه‌یه. ڕیزبه‌ند و دانانى خانمه نووسه‌ره‌کان له‌ژێر بنه‌ماى ژماره‌ى کتێبه‌کانیان دانراوه، کتێبه‌کانیشیان به‌شێوه‌ى ڕیزبه‌ندى له‌کۆنه‌وه بۆ نوێ دانراوه و ناساندن بۆ کتێبه‌کانین کراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند کتێبێکى چه‌ند نووسه‌رێک له‌سه‌ده‌ى پێشوو چاپکراوه و له‌بازاردا نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه ته‌نیا ناوى کتێبه‌که‌مان هێناوه و ناساندنمان بۆى نه‌کردووه. هاوکات، به‌شێک له تێکستى نووسه‌ر و وه‌رگێڕه‌کانمان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ى به زمانى نووسینى ئه‌و خانمانه ئاشنابن. هه‌روه‌ها، ئه‌م کتێبه ده‌بیته به‌رگى یه‌که‌م، له داهاتوودا کار له‌سه‌ر به‌رگى دووه‌مى کتێبه‌که ده‌کرێ، که چه‌ندین خانمى دیکه له‌ژێر بنه‌ماى به‌رگى یه‌که‌م له به‌رگى دووه‌م داده‌نرێ.. ئه‌م کتێبه به قه‌باره‌ى ۱٦ به ۲۳، له دووتووێى ۳٥۰ لاپه‌ڕه له‌لایه‌ن زامدار ئه‌حمه‌د ئاماده‌کراوه و له چاپخانه‌ى چوارچرا-سلێمانى چاپکراوه.. سبه‌ینێ له سلێمانى له کتێبخانه‌کانى ڕه‌هه‌ند و چوارچرا، هه‌فته‌ى داهاتووش لهه هه‌ولێر له کتێبخانه‌کانى فێربوون و مهم و زین ده‌ست ده‌که‌وێ.. له‌لایه‌ن ئه‌نجام ئه‌نوه‌ر دیزاینى به‌رگى بۆ کراوه..
هاوڵاتى به‌ئاماده‌بونى پارێزگارى سلێمانى و خانه‌واده و دۆست و هاوڕێیانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینى په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌رى محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به جه‌نه‌ڕاڵی پاییز له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ى له‌سلێمانى لادرا. په‌یکه‌ره‌که له‌لایه‌ن په‌یکه‌رتاش، "چێنه‌ر نزار"ه‌وه دروستکراوه‌و پارێزگارى سلێمانى ئه‌رکى دروستکردنه‌که‌ى گرتۆته ئه‌ستۆ. شه‌وى 22-10-2019، محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به جه‌نه‌ڕاڵی پایز کۆتایى به‌ژیانی خۆیهێنا. محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان( جهنهڕاڵى پاییز) له‌ساڵى 1957 له گه‌ره‌کى ده‌رگه‌زێنى شارى سلێمانى له دایکبووه، خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و ئاماده‌یى هه‌ر له‌و شاره ته‌واو کردوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى لاوێتییه‌وه ده‌ستى به‌کتێب خوێندنه‌وه کردووه له ساڵى 1975 ده‌ستیکردووه به‌نوسینى شعر و بڵاوکردنه‌وه‌ى و خاوه‌نى کۆبهرههمێکه به‌ناوى له "غوربه‌تا".
خولی شانزدەهەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردیی سەقز بەخەڵاتکردنی پاڵێوراوانی ژن و پیاوو دەرهێنەرو دیزاین و شانۆنامە کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا. شەوی هەینی 13ی کانوونی یەکەمی 2019 رێوڕەسمی کۆتاییی خولی شانزدەهەمی شانۆی کوردی لەسەقز بەبەشداریی بەڕێوەبەری گشتیی هونەری شانۆیی وەزارەتی رۆشنبیری و بەرپرسانی پارێزگای کوردستان و شاری سەقزو هونەرمەندان، لەتەلاری میلادی سەقز بەڕێوەچوو. لەفستیڤاڵەکەدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و دبڵۆمی شانازی و هێمای تایبەتی فیستیڤاڵەکە بەخشرا بە نیشتمان رەسوڵ زادە بەبۆنەی شانۆی «ئەرکی نیشتمانیی داهۆڵێک» لەشاری سنەوە. خەڵاتی دووهەمی ئەو بەشە بەهاوبەشی بەخشرا بە رازیە حاجی پوور بۆ شانۆی «قامووسی مێروویان» لەورمێ و شایستە فەرمانی بۆ شانۆی «سووئانە» لە بیجاڕەوە. هەر لەم بەشەدا خەڵاتی سێهەم بەهاوبەشی بەخشرا بە فەوزیە پاڵەوانی بۆ شانۆی «چاوەڕوان» لەسەقزو رۆژانۆ ئەرجمەند بۆ شانۆی چنارەکان» لەسەقزەوە، ئه‌وه‌ش به‌پێی پێگه‌ى کورد پرێسى ئێرانى. لەبەشی باشترین ئەکتەری پیاوی فیستیڤاڵەکەش دبلۆمی شانازی و نیشانی تایبەتی فیستیڤاڵ بەخشرا بە حوجەت ئەسەدوڵڵاهی بۆ شانۆی «سوورانە» لەبیجاڕەوە و خەڵاتی پلەی دووهەمیش بەخشرا بە ئیسماعیل پاشایی بۆ شانۆی «چنارەکان» لە سەقزو خەڵاتی سێهەمیش بەهاوبەشی بەخشرا بەهەردوو هونەرمەند زاهید زەندی و سەعید پاکزاد بۆ دوو شانۆی «جن و جنۆکە» و «سەرپێڵ زەهاو». خەڵاتی باشترین دەرهێنەرو دبلۆمی شانازی و هێمای تایبەتی فیستیڤاڵەکە بەخشرا بە غوڵامڕەزا هیمەتیان بۆ شانۆی «سوورانە» لە بیجاڕ. ئومید مستەفایی بۆ شانۆی «چنارەکان» خەڵاتی دووهەم باشترین دەرهێنەری مسۆگەر کرد‌و خەڵاتی سێهەم باشترین دەرهێنەریش بەهاوبەشی بەخشرا بە حەسەن میرزایی بۆ شانۆی «گراداف» لەبانەو فەرزاد حەسەن میرزایی و حامید ئیسماعیل وەند. باشترین دیزانی رۆشنایی و هێمای تایبەتی فیستیڤاڵەکە بەخشرا بە سامان ئەمیری بۆ شانۆی «چنارەکان» لە سەقز. دبلۆمی شانازی و هێمای تایبەتی فیستیڤاڵ بەخشرا بە سامان مێهران و حەسەن میرزایی بۆ شانۆی «گراداف» لەبانە. پلەی دووهەمی دیزانیش بەخشرا بە مەهدی کەریمی بۆ شانۆی «چنارەکان» لەسەقز. لەبەشی شانۆنامەشدا دبلۆمی شانازی و هێمای تایبەتی فیستیڤاڵەکە بەخشرا بە شادی ئەمینی بۆ شانۆی «قامووسی مێروویان» لەورمێ و غوڵامڕەزا هیمەتییان بۆ شانۆی «سوورانە» پلەی دووهەمی مسۆگەر کرد‌و خەڵاتی سێهەمیش بەهاوبەشی بەخشرا بە جەمیل مەفاخری بۆ شانۆی «ئەرکی نیشتمانیی داهۆڵێک» لەسنەوە و کیانووش محەمەدی بۆ شانۆی «چنارەکان» لە سەقزەوە. خەڵاتی دەرهێنانی دەرەوەش بەخشرا بە سدیق عەزیز بۆ شانۆی «باوک» لەسلێمانییەوە و دبلۆمی شانازیی ئەکتەرە ژنەکانیش بەخشرا بە خەرمان خاتوون بۆ شانۆی «باوک» لە سلێمانی. وەزان ترجای بۆ شانۆی «راپۆرتێک بۆ ئاکادیمیا» لەتورکیاوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری مسۆگەر کرد‌و پەیمان بابائییان لەمەهابادەوە بۆ شانۆی «ئەفسانەی بەبر» و شەماڵ عەبەڕەش بۆ شانۆی «باوک» لەسلێمانییەوە هەر لەبەشی ئەکتەرە پیاوەکاندا خەڵات کران. خەڵاتی دیزانی لافیتە لەبەشی تایبەتی فیستیڤاڵەکە بەخشرا بە شاهین عەلەوی بۆ شانۆی «قامووسی مێروویان» لەورمێ و خەڵاتی باشترین مۆسیقاش بەخشرا بە شارام عەلیموحەمەد بۆ شانۆی «سەرپێڵ» لە سنەوە. خولی شانزدەهەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردی سەقز رۆژی 19ی سەرماوەز بە شانۆی «حەسار»ەوە دەستی پێکردو تاڕۆژی هەینی 22ی هەمان مانگ بەردەوام بوو و لەفیستیڤاڵەکەدا (9) دەستەی ناوخۆ‌و (2) دەستەی دەرەوەی ئێران کێبڕکێیان دەکرد.
مۆزەخانەی هاوچەرخ لەسلێمانی دیسانەوە دەرگای بە رووی هونەرمەندان و هاوڵاتیاندا کردەوە، دوای ساڵانێک لەداخستنی. لەمەراسیمی کردنەوەیدا پێشەنگایەکی شێوەکاریی نمایشکرا کە لەچوار هونەرمەندی بەئەزمونی شارەکە کە تێیدا بەشداربوون و زیاتر لە (١٠٠) تابلۆی تێدا پیشاندران. ئێوارەی دوێنێ، لەمۆزەخانەی هاوچەرخ، لەشاری سلێمانی، پێشەنگایەکی شێوەکاریی هاوبەش بۆ هونەرمەدان، عەلی جۆڵا، عەلی کەریم، هێمن کاکە، سلێمان شاکر، کرایەوە کەتێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی سەردانیان کردبوو، هونەرمەندانی بەشداربوو ئەزمونی (٥٠) ساڵی کارکردنیان لە (١٠٠) تابلۆدا نمایشکردبوو. هەر لەپێشەنگاکەدا، موزیکسیان ئالان عارف، بەکەمانچەکەی چەند پارچە میوزیکێکی پیشکەش بەئامادەبووانی پێشەنگاکە کرد. مۆزەخانەی هاوچەرخ، لەسەردەمی رژێمی بەعسدا جێگای ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی سلێمانی بووە لەلایەن ئەمنی بەعسەوە، لەدوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ کراوەتە مۆزەخانەی هونەریی. ماوەی دوو ساڵە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی بەکار نەهاتووە، ئەمڕۆ بەم پێشەنگایە جارێکی دیکە بە رووی هونەرمەندان و هاوڵاتیاندا کرایەوە.
هاوڵاتى لەژێر ناونیشانی «جوانترین گوناهەکانم، شیعرەکانمن»، رۆژی چوارشەممە، 27ی نۆڤەمبەری 2019 دیدارێکی شیعری لەگەڵ شاعیری کورد ڤینۆس فایەق لەشاری (باری) ئیتاڵی سازدەکرێ، ئەم کۆڕە لەدرێژەی چالاکییەکانی ڤیستیڤاڵی (بالافۆن)ی ئەفەریقیدایە کە بەهەماهەنگی باڵیۆزخانەی ئەفەریقی و بەشی کەلتوری شارەوانی ئەو شارە ساڵانە سازدەکرێت. کۆڕەکە لەلایەن مامۆستای ئەدەب و کەلتوری بەراورد لەزانکۆی باری (ئەلدۆ نیکۆسیا)وە پێشکەشدەکرێ و بەڕێوەدەبرێ. شیعرەکان بەزمانەکانی ئینگلیزی، کوردی، عەرەبی، فەڕەنسی و ئیتاڵی دەخوێندرێنەوە.. ... شایەنی باسە ڤیستیڤاڵی بالافۆن، ڤیستیڤاڵی وێنەو مۆسیقا‌و رەنگەکانی جیهانەکانی ترە. ساڵانە لەو ڤیستیفاڵە نوێترین فیلم لەهەموو وڵاتانی جیهانەوە هەڵدەبژێرێت و بەزمانی وڵاتەکان نمایشی دەکەن بەژێرنووسی ئیتاڵییەوە.. لەپاڵ فیلمیشدا چەندین چالاکی ئەدەبی شیعر خوێندنەوە بەزمانی دایکی وڵاتەکان خۆیان و وەرگێڕانی ئیتاڵییەوە بەشداری دەکەن.. مەبەست لەم ڤیستیفاڵە بڵاوکردنەوەی کەلتورو هونەرو ئەدەبی وڵاتانی تر‌و ئاشناکردنی ئەوانیترە پێی.
هاوڵاتى مەنووچێهر جیهانی ـ «سه‌یدسادق مووسه‌وی» ده‌بیرو به‌رپرسی سی‌و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته‌فیلمی تاران وتی: سی‌و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته‌فیلمی تاران، به‌نمایشکردنی (140) فیلم له‌ده‌رهێنه‌رانی (25) وڵاتی جیهان له‌تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بەپێی راپۆڕتی لیژنەی راگەیاندنی گشتیی سی‌و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته‌فیلمی تاران، کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سی‌و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته‌فیلمی تاران، به‌ئاماده‌بوونی «سه‌ید سادق مووسه‌وی» ده‌بیرو به‌رپرسی فێستیڤاڵ، «ئارش عه‌باسی» به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندن و راوێژکاری ده‌بیری فێستیڤاڵ و چالاکانی راگه‌یاندن له‌هۆڵی رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی له‌وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی له‌شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. «سه‌ید سادق مووسه‌وی» ده‌بیرو به‌رپرسی سی‌و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته‌فیلمی تاران له‌سه‌ره‌تای ئه‌م کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌دا وتی: سه‌ره‌تا له‌هه‌موو راگه‌یاندنه‌کان له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌ی که بۆ کورته‌فیلم ده‌یکێشن، سوپاسیان ده‌که‌م. سی‌و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته‌فیلمی تاران؛ به‌مه‌به‌ستی ناسین و ناساندنی باشترین به‌رهه‌مه‌کانی کورته‌فیلم له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێودەوڵەتیداو هه‌روه‌ها دروستکردنی رکابه‌رییه‌کی سازێنه‌ر له‌نێوان فیلمسازان و به‌نمایشکردنی (140) فیلم له‌ده‌رهێنه‌رانی (25) وڵاتی جیهان له‌وانه؛ ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریکا، روسیا، کۆماری چیک، سویسرا، هۆڵه‌ندا، چین، که‌نه‌دا، ئیتاڵیا، فینله‌ندا، پۆڵه‌ندا، بولگاریا، پۆرتوگال، هیندستان، به‌لژیک، نیپاڵ، ئیسلۆوێنی، سه‌نگاپوور، ژاپۆن، پرۆ، لیتوانی، تورکیا، لۆکسامبۆرگ، کرۆواسی، سێربستان، ماڵتا‌و هه‌روه‌ها به‌ئاماده‌بوونی ناوبژیوانانێک له‌وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌وانه؛ نیوزله‌ند، هیندستان، پۆرتوگال، به‌لژیک و ئێران له‌چه‌ندین به‌شی رکابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نێودەوڵەتی پێکهاتوو له‌کورته فیلمه‌کانی چیرۆکی، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن و به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی پیشه‌یی و پسپۆڕانه‌و زانستی و کارگه‌و وۆرکشۆپه‌کانی فێرکاریی سینه‌مایی له‌ڕۆژانی (18 تا 24)ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری (1398)ی هه‌تاوی رێکه‌وتی (9 تا 15)ی نۆڤه‌مبەری (2019)ی زایینی لهپهردیسی سینه‌مایی میلله‌ت له‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته فیلمی تاران بێگومان گرنگترین فێستیڤاڵی رۆژئاوای ئاسیایه موسه‌وی هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م فێستیڤاڵه بێگومان گرنگترین فێستیڤاڵی رۆژئاوای ئاسیایه‌و له‌ڕاستیدا میراتی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه. یه‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌پێشینه‌یه‌کی (36) ساڵه‌ی هه‌یه، له‌حاڵێکدا که (80) له‌سه‌دی فێستیڤاڵه‌کانی جیهان پێشینه‌ی که‌متر له (10) ساڵیان هه‌یه. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که‌ژماره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه نێردراوانه‌ی که له‌م ساڵانه‌دا به‌نووسینگه‌ی فێستیڤاڵه‌که گه‌یشتووه، ئه‌م بابه‌ته پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌و سێهه‌م ئه‌وه‌ی که‌ئاستی میوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیی ئێمه‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵاته‌کانی نه‌غدی که له‌م فێستیڤاڵه بوونی هه‌یه، نیشانده‌ری گرنگیی ئه‌م فێستیڤاڵه‌یه. نمایش‌کردنی (50) فیلم له‌به‌شی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵ له‌ده‌رهێنه‌رانی (25) وڵاتی جیهان ده‌بیرو به‌رپرسی سی‌و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته‌فیلمی تاران له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه‌ی ئێستا که له‌وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه، که‌مبوونه‌وه‌ی (50) له‌سه‌دی بوودجه‌مان هه‌بووه. پاره‌و بوودجه‌ی ئێمه له‌م کاته‌ی ئێستادا له‌لایه‌ن رێکخراوی سینه‌مایی (دوو) میلیار تمه‌نه، به‌ڵام به‌پاڵپشتیی شاره‌داری تاران بڕیاروایه، به‌شێک له‌م تێچووانه دابینبکرێت. به‌م بارودۆخه، چه‌ندین میوانمان له‌وڵاتانی جۆراوجۆر وه‌کو نیوزله‌ند، فه‌ره‌نسا، پۆرتوگال، هیند، تورکیا، ئه‌ڵمانیاو...هتد ده‌بێت. چه‌ندین کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و کارگه‌ی فێرکاری له‌لایه‌ن میوانانی بیانی به‌شێوه‌ی بێبه‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌روه‌ها له‌به‌شی کێبڕکێدا به‌گشتی (110) وڵات به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان ناردووه که له‌مانگی ره‌شه‌مه، رێکه‌وتی مارسی ساڵی پار قۆناغی دووباره بینینه‌وه‌ی ئه‌م فیلمانه ده‌ستیپێکردو له‌کۆتاییدا (50) فیلم له (25) وڵات له‌م فێستیڤاڵه‌دا ئاماده ده‌بن. نمایش‌کردنی (90) فیلم له‌ده‌رهێنه‌رانی ئێرانی له‌به‌شی نه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ مووسه‌وی رایگه‌یاند: له‌به‌شی نه‌ته‌وه‌ییدا (1648) به‌رهه‌م بۆ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ نێردراو که‌متر له (10) له‌سه‌د، واته (140) به‌رهه‌م له‌فێستیڤاڵه‌که وه‌رگیراوه. له‌به‌شی چیرۆکیدا (1021) فیلممان هه‌بوو که‌ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بوایه له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ئه‌م رێژه فیلمه ببینێت که‌یه‌کجار کارێکی سه‌خته. بۆ یه‌که‌مین جار (10) که‌س وه‌کو ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریکران که له‌چوارچێوه‌ی دوو گروپی پێنج که‌سیدا هه‌ر کامه (100) فیلمیان به‌ئێمه ناساند. له‌قۆناغی دواتردا، ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن (200) فیلمیان سه‌رله‌نوێ بینییه‌وه‌و له‌کۆتاییدا (67) فیلمی چیرۆکیمان هه‌ڵبژارد. هه‌ڵبه‌ت رێژه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نیمه‌یشێن، ئه‌زموونی و به‌ڵگه‌فیلم که‌متر بوون. بلیت فرۆشیی ئینته‌رنێتی ده‌بیری فێستیڤاڵی جه‌ختی کرده‌وه: هه‌روه‌کو ده‌زانن ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار، بلیت فرۆشیمان هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت نرخێکی گونجاوی بۆ له‌به‌رچاو گیراوه‌و چه‌ندین داشکاندنی بۆ له‌به‌رچاو گیراوه، به‌م حاڵه‌شه‌وه یه‌کجار له‌لایه‌ن دۆستانه‌وه ره‌خنه‌ی لێگیراوه. به‌م پێیه باشترین ده‌رگایه‌ک کهدهمانتوانی دابینبکه‌ین ماڵپه‌ڕی «سینه‌ما تیکێت» بوو. ئه‌م کاره بۆ ئێمه تێچووشی هه‌بوو، به‌ڵام له‌م رێگایه‌وه، بۆ یه‌که‌مین جار هه‌موو فیلمه‌کانی فێستیڤاڵ، پۆستهرو تیزێرو به‌شه‌کانی دیکه له‌سه‌ر سایت بوونیان هه‌یه. نمایش‌کردنی فیلم واته چوونه ناو چه‌رخه‌ی به‌ئابووری بوون «ئارش عه‌باسی» به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندن و راوێژکاری ده‌بیری سی‌و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته‌فیلمی تاران له‌درێژه‌ی ئه‌م کۆنگره‌یه‌دا وتی: نمایشکردن پێناسه‌یه‌کی هه‌یه که‌واته چوونه ناو چه‌رخه‌ی به‌ئابووری بوون و بێجگه له‌مه پێناسه‌یه‌کی دیکه‌ی نیه. نمایشکردن واته ئه‌وه‌ی که‌ئێوه شتێک بۆ به‌رده‌نگ ئاراسته‌بکه‌ن و پاره‌ی لێوه‌ربگرن و بۆ هاندانی ئه‌و ده‌بێ کارگه‌لێک بکه‌ن که‌ئه‌و بۆ بینینی فیلمه‌که‌ی ئێوه دابنیشێت، هه‌ر به‌م هۆیه، به‌بۆچوونی من کورته‌فیلم نابێ بچێته ناو چه‌رخه‌ی نمایشکردنه‌وه. ته‌نانه‌ت شانۆ بۆ هه‌مووان نییه، به‌ڵکو بۆ که‌سانی تایبه‌ته. به‌شی رکابه‌ریی «کتێب و سینه‌ما» عه‌باسی له‌به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا وتی: ئه‌مساڵ پێنجه‌مین ساڵێکه که له‌گه‌ڵ ماڵی کتێب هاوکاریمان هه‌بووه. له‌م هاوکارییه‌دا به‌رنامه‌گه‌لێکی جۆراوجۆر پێشبینی کراوه که‌بریتین لهکێبڕکیی «کورته چیرۆک بۆ ئیقتباس»، چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی چه‌ندین کتێبی نوێ و به‌شی رکابه‌ریی «کتێب و سینه‌ما». ئه‌مساڵ (302) به‌رهه‌م بۆ به‌شداریی له‌م به‌شه داواکارییان هه‌بووه که‌بریتییه له (11) به‌رهه‌می چیرۆکی، پێنج به‌ڵگه‌فیلم، دوو فیلمی ئه‌زموونی و شەش به‌رهه‌می ئه‌نیمه‌یشێن. له‌به‌شی کێبڕکێی کورته‌چیرۆک بۆ ئیقتباس، (650) کورته چیرۆک بۆ ئه‌م نێردراوه. ئه‌م بواره یه‌کێکه له‌و رێگایانه‌ی که‌ده‌توانێت کێشه‌ی ده‌قی سیناریۆی فیلم که‌مبکاته‌وه. له‌م به‌شه‌دا به‌سێ به‌رهه‌م خه‌ڵاتی نه‌غدی پێشکه‌شده‌کرێت و بڕیاروایه ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران کۆپی رایتی (10) به‌رهه‌م بکڕێته‌وه. به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ له‌پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی ئێران ده‌بیری سی‌و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته‌فیلمی تاران، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ فێستیڤاڵ له‌پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی ئێران، له‌وانه؛ بووشێهر، خۆراسانی باشوور، کرمان، ئه‌رده‌بیل، زه‌نجان، یه‌زد، ئیلام، هۆرموزگان، مازه‌نده‌ران، ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، قوم و خووزستان به‌شێوه‌ی هاوکات به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕ‌و کۆبوونه‌کانی زانستی و تووێژینه‌وه‌یی «36 ـ 20» ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: وه‌کو ساڵانی رابردوو کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی زانستی و توێژینه‌وه‌یی له‌ژێر ناونیشانی «36 ـ 20» به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه پسپۆڕانه‌یه له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا، به‌ئاماده‌بوونی ده‌بیری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌و سینه‌ماکاران و کارناسان به‌ڕێوه‌ده‌چن. هه‌روه‌کو ده‌زانن له‌ساڵانی رابردوودا ئه‌م کۆڕ‌و کۆبوونه‌وانه له‌گه‌ڵ پێشوازییه‌کی باش به‌ره‌وڕوو ببوون. کۆڕبه‌ندی خوێندنه‌وه‌کانی کورته‌فیلم «سه‌ید سادق مووسه‌وی» ده‌بیری سی‌و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته‌فیلمی تاران له‌کۆتایی ئه‌م کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌دا به‌ئاماژه‌دان بهکۆڕبهندی خوێندنه‌وه‌کانی کورته‌فیلم، وتی: له‌خولی سی‌و سێهه‌می فێستیڤاڵدا، یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی کورته‌فیلم به‌ڕێوه‌چوو کهکۆڕێکی باش بوو، خوازیارێکی زۆری هه‌بوو. دووساڵ لهبهڕێوهچوونیدا وه‌ستانێک هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ دووهه‌مین جار ئه‌م کۆڕبه‌نده به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، به‌ڵام نه‌ک له‌فێستیڤاڵ، له‌به‌رئه‌وه‌ی که له‌وانه‌بوو ئه‌م رووداوه بکه‌وێته په‌ڕاوێزه‌وه. ئه‌م کۆڕبه‌نده له‌مانگی ره‌شه‌مێ، رێکه‌وتی مارسی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌م رۆژانه‌ش دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی وتار‌و به‌رهه‌مه‌کانه.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن سه‌میعه محه‌مه‌د هه‌ڵه‌بجه‌یى له‌بوارى نواندندا کارى کردووه‌و بهدراماى ره‌شه‌ى پۆلیس ناسراوه، که له‌زۆربه‌ى کاره‌کانیدا رۆڵى دایکى بینیوه، له‌ساڵى 1982وه به‌به‌رده‌وامى کارى نواندن ده‌کات، له‌زیاتر له (15) کارى دراما به‌شدارى کردووه، چوار کورته فیلم و چوار فیلمى سینه‌مایى هه‌یه، ماوه‌ى (28) ساڵە مامۆستاى کوردییه. سه‌میعه محه‌مه‌د له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات، لایه‌نى ماددى زۆر گرنگ نییه به‌لایه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى ناوه‌ڕۆکى سیناریۆکه گرنگه، پێیوایه هونه‌رمه‌نده کۆنه‌کان وافێربون کهگرێبهست و مادده له‌دواى ناوه‌ڕۆکى رۆڵه‌که‌یانه‌وه بێت که‌به‌رجه‌سته‌ى ده‌کات. هاوڵاتى: چۆن بوو هاتیته بوارى هونه‌ره‌وه به‌تایبه‌ت دراما؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: له‌منداڵییه‌وه 1982ەوه واته له‌قۆناغى ناوه‌ندیه‌وه له‌شارى هه‌ڵه‌بجه له‌کارى منداڵانه‌وه ده‌ستمپێکردووه‌و تادوایى چوومه په‌یمانگا و بهئهکادیمى به‌شى شانۆم خوێند، له‌وێوه حه‌زه‌کانم گه‌وره بوون و خۆم له‌بوارى نواندندا دۆزییه‌وه، به‌کارى شانۆیى و درامى و کورته‌فیلم ده‌ستمپێکردووه‌و تائێستاش به‌رده‌وامم. هاوڵاتى: له‌ئێستادا بۆ کارى شانۆیت نیه؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا تاساڵانى 1989 و 1989ش زیاتر له‌شانۆدا به‌شداریم ده‌کردو دواى ئه‌وه که‌هاتمه سلێمانى زیاتر له‌کارى نواندنى درامادا خۆم بینییه‌وه‌و تواناى خۆمم له‌وه‌دا کۆکرده‌وه، تاساڵى 2001 به‌دواوه به‌ته‌واوى له‌درامادا ئیشم کردووه. هاوڵاتى: چ کارێکت تائێستاش شانازى پێوه ده‌که‌یت؟ یان چ کارێکی سه‌میعه محه‌مه‌د پێی ناسرا؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: هه‌موو رۆڵه‌کانم شانازییان پێوه‌ده‌که‌م، چونکه خۆم پێوه ماندووکردون و له‌هیچ کارێکم په‌شیمان نیم، زۆر مایه‌ى خۆشحاڵیم بوون، به‌ڵام وه‌ک ده‌رکه‌وتن بهڕهشهى پۆلیس زیاتر ناسرام، که‌ئێستاش خه‌ڵک به‌وه ده‌مناسێته‌وه. هاوڵاتى: بۆ کارى کۆمیدیات نابینرێت؟ ئایا نا‌توانیت یان حه‌زت پێی نه‌بووه کارى کۆمیدى بکه‌یت؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: حه‌زم له‌کارى کۆمیدى نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کارێکى جوانیشه، به‌ڵام هه‌ستم کردووه زۆر له‌گه‌ڵ مندا ناگونجێت و هه‌ست ناکه‌م بتوانم زۆر رۆڵى کۆمیدیا ببینم، زیاتر حه‌زم له‌ڕۆڵى تراژیدیایه. هاوڵاتى: چ رۆڵێک به‌لاى سه‌میعه محه‌مه‌ده‌وه کاریگه‌رتره‌و ده‌توانێت ته‌واو رۆڵه‌که به‌رجه‌سته بکات؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: هه‌موو رۆڵه‌کانم پێ گونجاوه‌و ده‌توانم بینیم، به‌پێی دابونهریتى کۆمه‌ڵگا بگونجێت، به‌ڵام زیاتر رۆڵى دایکێکى گه‌نجم بینیوه‌و خۆم گونجاندووه له‌گه‌ڵیدا، که له‌وانه‌یه ده‌رهێنه‌ره‌کانیش زانیبێتیان ده‌توانم جوان به‌رجه‌سته‌ى بکه‌م، بۆیه زۆرترین جار ئه‌و رۆڵه‌م پێدراوه. هاوڵاتى: چ مه‌رجێکت هه‌یه بۆ به‌شدارى له‌درامایه‌ک؟ ئایا ماددیه‌که له‌پێشتره یان رۆڵه‌که؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: مه‌رجى تایبه‌تیم نیه ته‌نیا حه‌زده‌که‌م سیناریۆکه جوان بێت و له‌گه‌ڵ کلتورى ئێمه‌دا وه‌ک کورد بگونجێت، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا بگونجێت زیاتر گرنگى به‌و کارانه ده‌ده‌م، له‌لایه‌نى ماددیه‌وه زۆر کێشه‌م نه‌بووه‌و هه‌موو ده‌رهێنه‌ره‌کان شایه‌تى ئه‌وه‌ن، راسته مافى خۆته لایه‌نى مادیش ئه‌وه ماندووبونى خۆته، به‌ڵام سه‌ره‌تا که‌ئێمه کارمان ده‌کرد وا فێرکراوین ئه‌م گرێبه‌ستانه وه‌ک ئێستا نه‌بووه، بۆیه زۆر کێشه‌م نییه، ته‌نیا مه‌به‌ستم ناوه‌ڕۆکى کاره‌که‌یه. هاوڵاتى: هه‌بووه له‌کارێکدا به‌هۆى ئه‌وه‌ى لایه‌نى ماددى مه‌رجت نه‌بووه هه‌قت بخورێت؟ واته ناهه‌قیت به‌رامبه‌ر بکرێت؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: هه‌بووه‌و ئه‌وه هه‌ر رووده‌دات لهکارکرندا جارى وایه هه‌ست ده‌که‌یت که‌سێکى تر زیاتر هه‌قى پێدراوه، به‌ڵام زۆر به‌که‌مى و هه‌رگیز نه‌بۆته کێشه، له‌وانه‌شه بۆ که‌سێکى تر روویدابێت، زۆربه‌ى جار هه‌قى خۆم وه‌رگرتووه، به‌گشتى وه‌ک ئه‌وانه‌ى تر. هاوڵاتى: رۆڵ هه‌بووه حیوارێکیت به‌دڵ نه‌بێت؟ بۆت لابه‌رن؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: به‌ڵێ رۆڵ هه‌بوه، کهحیوارێکیم به‌دڵ نه‌بووه له‌گه‌ڵ خۆم و کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌ستده‌که‌م ناگونجێت، داوامکردووه بۆم بگۆڕن و گۆڕیویانه. هاوڵاتى: تاچه‌ند پێت گونجاوه لهدرامایهکى کوردی‌دا بۆ نمونه ماچى تێدابێت؟ ئایا نه‌گه‌یشتوینه ئه‌و ئاسته‌ى ئه‌مانه لهدرامایهکى کوردی‌دا هه‌بێت؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: من وه‌ک خۆم ئاماده‌نیم بیکه‌م، زیاتر په‌یوه‌ندى به‌کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌وه هه‌یه، که‌ده‌بوایه ئێمه‌ش به‌ره‌وپێش بچووینایه وه‌ک کۆمه‌ڵگاکانى تر، به‌ڵام تائێستا کۆمه‌ڵگاى ئێمه ئه‌وانه‌ى به‌لاوه ئاسایى نیه‌و ماویه‌تى بگاته ئه‌و ئاسته، بۆیه کردنى بۆ ئه‌کته‌ر قورسه. هاوڵاتى: به‌ده‌ر له‌به‌شداریکردنت له‌کارى درامى چ کارێکى ترت کردووه؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: کارى شانۆیى وه‌ک یه‌که‌م کاره‌کانم کردوومه، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ کارى دراما کارى چوار کورته فیلم و چوار فیلمى سینه‌مایم کردووه، که‌زۆر حه‌زم پێیه‌تى و توانیومه تیایدا سه‌رکه‌وتوو بم. هاوڵاتى: ئاستى هونه‌ر له‌چ ئاستێکدایه به‌تایبه‌ت کاره هونه‌ریه‌کان؟ پێتوایه ئه‌وه سه‌رچاوه‌ى مرۆییه که که‌مه یان هاوکارییه‌کان که‌من، بۆیه به‌رهه‌مى کوردیمان که‌مه؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک حه‌زده‌کات ئیش بکات و به‌رده‌وام کارى هه‌بێت، چونکه کارى هونه‌رى ده‌چێته ناخته‌وه، بۆیه به‌رده‌وام پێویستت پێى ده‌بێت وه‌ک ئه‌کته‌ر، به‌ڵام که یارمه‌تى ده‌رهێنه‌ره‌که نه‌کرێت له‌ڕووى مادییه‌وه‌و هاوکارى نه‌کرێت، ئه‌ویش کار به‌چى بکات، چونکه سه‌رمایه‌یه‌کى زۆرى تێده‌چێت به‌س ئێمه خۆمان ده‌زانین که له‌نزیکه‌وه ئاگادارین، بۆیه ئه‌مه هه‌مووى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت که تاچه‌ند هاوکاره، ده‌بێت ده‌رهێنه‌ر خۆى سپۆنسه‌ر بدۆزێته‌وه‌و بچنه لاى ده‌وڵه‌مه‌ندو کۆمپانیاکان تاکارێکیان بۆ ده‌کرێت، خۆمان ده‌زانین کهدهرهێنهرهکان چیان به‌سه‌ردێت، چونکه ئه‌و ساڵانه‌ى که‌ئێمه کارمان ده‌کرد هونه‌رمه‌ند به‌په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردران، زۆر نه‌بووین، به‌ڵام ئێستا هونه‌رمه‌ند زۆره که هاوکارى هه‌بێت کارى زۆر جوان ده‌کرا، زۆر که‌س هه‌یه حه‌زى به‌کارى زۆر باشتر‌و جوانتره به‌ڵام هاوکار نه‌بێت هیچ ناکرێت. هاوڵاتى: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى تاچه‌ند هاوکارى هونه‌رمه‌ندان ده‌کات؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: خۆى زیاتر ده‌رهێنه‌ره‌کان به‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه ده‌که‌ون و ئه‌رکه‌که‌ى زیاتر بۆ ئه‌وانه، به‌ڵام که له‌دووره‌وه سه‌یر ده‌که‌م ئه‌وه ده‌بینم کههاوکارییهکان جیاوازیان هه‌یه، زیاتر بۆ کاره شانۆییه‌کان و فیلمه سینه‌ماییه‌کان هاوکارى هه‌یه نه‌ک کارێکى درامى. هاوڵاتى: پێت وایه وه‌ک پێویست رێز له‌هونه‌رمه‌ندان گیراوه، هه‌م له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌و هه‌م حکومه‌ت و کاربههدستانیش؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به‌ڵى زۆر رێزمان لێده‌گیرێت، به‌ڵام له‌لایه‌نى حکومه‌ته‌وه، هیچمان بۆ نه‌کراوه، ته‌نانه‌ت رێزلێنانێکیش ناکرێت، له‌چاو وڵاتاندا زۆر جیاوازه. هاوڵاتى: نوێترین کارت چییه؟ سه‌میعه محه‌مه‌د: نوێترین کارم کارێکى فیلمى سینه‌ماییه، به‌ناوى (رێگا)، رۆڵى دایک ده‌بینم، کهکارهکانى ته‌واو بووه‌و ئه‌م هه‌ینییه له‌سینه‌ما نمایش ده‌کرێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ش کارده‌که‌ین بۆ کارێکى درامى که‌ئێستا له‌قۆناغى سه‌ره‌تایین و هیوادارم بگونجێت و بتوانین تا دواقۆناغ به‌رهه‌مى بهێنین و به‌بینه‌ر شاد بینه‌وه.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن ڤینۆس فایه‌ق خه‌ڵکى باشوورى کوردستانه‌و به‌زمانى کوردى و عه‌ره‌بى شیعرى نووسیوه و شیعره‌کانى وهرگێڕدراونهتە سه‌ر زمانى ئیسپانى و فه‌ره‌نسى، چه‌ندین دیوانه شیعرى چاپکراوى هه‌یه، دوو رۆمانیشى بڵاوکردۆته‌وه. ڤینۆس فایه‌قى شاعیر ده‌ڵێت: ئه‌و ناساندنه له‌لایه‌ن یۆنسکۆوه، ئه‌رکى سه‌ر شانى هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان گه‌وره‌تر ده‌کات بهپاراستنى ئه‌و ئاست و ئه‌و نازناوه. ڤینۆس فایه‌ق له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌شده‌کات، ئاستى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌ئاستێکى باشدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌و زۆر‌و بۆریه‌ى هه‌یه، ئاستى ئه‌ده‌ب و هونه‌رى کوردى پاشه‌کشه‌ى نه‌کردووه. هاوڵاتى: گرنگى ناساندنى سلێمانى وه‌ک شارى ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرى له‌لایه‌ن یونسکۆوه چیه؟ چ گڕوتینێک ده‌دات به‌ئه‌دیبان و رۆشنبیرانى سێمانی؟ ڤینۆس فایه‌ق: له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌کانى ونکردنى ئه‌ده‌ب و هونه‌رى کورد له‌ناو ئه‌ده‌ب و هونه‌رى داگیرکه‌راندا، میلله‌تى کورد خاوه‌نى ناسنامه‌یه‌کى ئه‌ده‌بى ده‌وڵه‌مه‌نده.. ئێمه که‌خاوه‌نى مه‌حوی، نالی، سالم، حه‌مدى ساحێبقڕان، گۆران، کوردی، شێخ نورى شێخ ساڵح و جه‌میل سائیب و سه‌دان ناوى تر‌ى گه‌وره‌ى بواره‌کانى ئه‌ده‌ب و هونه‌رین، نابێت شتێکى سه‌یر بێت شارى سلێمانى له‌لایه‌ن یونێسکۆوه به‌شارێکى پێ داهێنانى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى ده‌ستنیشان بکرێت، چونکه ئه‌ده‌ب و هونه‌رى کوردى هه‌موو خه‌سله‌ت و فاکته‌ره‌کانى ئه‌ده‌ب و هونه‌رى جیهانى له‌خۆیدا هه‌ڵگرتوه، ئه‌مه بۆ خۆى دڵخۆشکه‌ره، پێمان ده‌ڵێت هه‌وڵ و کۆششى به‌رده‌وام و دانه‌بڕاو سه‌ریهه‌ڵداوه به‌ئاڕاسته‌ى ناساندنى جیهانى ده‌ره‌وه‌ى کوردستان بهداهێنانى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى کوردى و که‌کورد خاوه‌نى داهێنان و تازهگهریهو دوور له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌رى داگیرکه‌ره‌کانى و له‌ئاستى ئه‌ده‌ب و هونه‌رى جیهانیدا ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ى بۆ بکرێت. ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ش به‌رپرسیارێتیه‌کانى سه‌رشانى ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نده‌کان گه‌وره‌تر ده‌کات، چونکه مه‌سه‌له‌که ته‌نها له‌و ده‌ستنیشانکردنه‌دا ناوه‌ستێت، به‌ڵکو پاراستنى ئه‌و ئاسته‌و به‌رده‌وامى له بهجیهانناساندنى هه‌موو تازه‌گه‌ریه‌ک و هه‌موو داهێنانێکى نوێ به‌جیهانى ده‌ره‌وه، ئه‌و گڕوتینهش به‌ته‌نها ناکه‌وێته سه‌رشانى ئه‌دیب و رۆشنبیران، به‌شێکى زۆرى به‌ر رێکخراوو دامه‌زراوه چالاکه‌کانى بوارى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌ب ده‌که‌وێت، به‌یه‌کخستنى زمانى ستانداردى کوردى و پاککردنه‌وه‌ى زمانى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى و زیاتر بایه‌خدان به‌بوارى رۆشنبیرى و رۆشنبیران به‌تایبه‌ت ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر به‌پێى ئه‌و نازناوه بودجه‌ى بۆ ته‌رخان بکرێت چ بۆشاییه‌کی پێ پڕده‌کاته‌وه؟ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى تاچه‌ند هاوکارى نووسه‌ر و ئه‌دیبان ده‌کات یان ته‌نیا هاوکارى گۆرانیبێژه‌کان ده‌کات کارى کلیپ و کۆنسێرت بکه‌ن؟ ڤینۆس فایه‌ق: پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه کێ ئه‌و بودجه‌یه دابین ده‌کات و چۆنى دابین ده‌کات و له‌چیدا خه‌رج ده‌کرێ؟ له‌سه‌ر ئاستى حکومه‌ت هیچ ستراتیژ‌و سیاسه‌تێکى وا به‌دى ناکه‌م که‌بوارى رۆشنبیرى کردبێته ئامانج و به‌رپرسیارێتی. هێشتا ده‌وڵه‌ت بوارى رۆشنبیرى به‌به‌رپرسیارێتى خۆى نه‌زانیوه. حزب له‌شاره‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ستى له‌و چالاکیانه‌دا هه‌یه، بودجه حزب دابینى ده‌کات، له‌کاتێکدا ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ستراتیژێکى هه‌بێت بۆ پرۆگرام و ئامانجى پرۆگرامه رۆشنبیریه‌کان و ساڵانه بودجه به‌بێ هیچ جیاوازیه‌ک بداته رێکخراوه‌کان و چالاکیه‌کان له‌سه‌ر ئاستى نیشتیمانى جێبه‌جێ بکه‌ن، وه‌زاره‌ت ده‌بێت بودجه بۆ هونه‌رو ئه‌ده‌ب ته‌رخان بکات، نه‌ک بۆ شار‌و زۆن.. شتێکى خراپیش نیه حکومه‌ت پاره بۆ سازدانى کۆنسێرتى گۆرانى خه‌رج بکات، به‌ڵام ده‌بێت بپرسین: مه‌به‌ست و ئامانج له‌سازدانى ئه‌و کۆنسێرتانه چیه؟ ئه‌گه‌ر ته‌نها پاره په‌یداکردن نیه؟ یان بۆچى کهگۆرانیبێژه غه‌یره کورده‌کان بانگهێشت ده‌کرێن زیاتر لههونهرمهندهکانى خۆمان رێزیان لێده‌گیرێت و بودجه‌یه‌کى زه‌به‌لاح لهکۆنسێرتهکانیاندا خه‌رج ده‌کرێت، له‌کاتێکدا هونه‌رمه‌ندى کورد هه‌ن چه‌ندین ساڵه به‌سه‌ر نه‌کراونه‌ته‌وه‌و باسیش ناکرێن، ئه‌مه‌ش له‌بوارى ئه‌ده‌بدا به‌هه‌مان شێوه‌یه، هێنده‌ى بایه‌خ بهنووسهرو شاعیرێکى فارس و تورک ده‌درێت هێنده بایه‌خ بهئهدیبهکانى خۆمان نه‌دراوه. ئێمه که‌خاوه‌ن ئه‌و میتۆلۆژیا و ئه‌ده‌ب و هونه‌ره دهوڵهمهندهین ده‌بێت له‌ناو خۆماندا به‌رز خۆمان بنرخێنین بۆ ئه‌وه‌ى جیهانى ده‌ره‌وه به‌چاوێکى بێ بایه‌خ و نرخ لێمان بڕوانن. هاوڵاتى: له‌ئێستادا ئاستى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به‌ڕاى به‌ڕێزت چۆنه؟ ڤینۆس فایه‌ق: تاڕاده‌یه‌کى باش ئه‌ده‌ب و هونه‌رى کوردى له‌ئاستێکى باش‌دا ده‌بینم، به‌ده‌ر له‌و ره‌خنانه‌ش که‌هه‌مانه، به‌م ساڵانه‌ى دوایى کرانه‌وه‌یه‌کى باش هه‌یه له‌و دوو بواره‌دا به‌ڕووى جیهاندا، گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى له‌دنیاى ده‌ره‌وه ته‌نها بهمیللهتێکى زوڵملێکراو ژێرده‌سته‌و چه‌وساوه پێناسه‌مان ناکه‌ن، به‌ڵکو وه‌کو میلله‌تێکى خاوه‌ن مێژوویه‌کى داهێنانى ئه‌ده‌بى ده‌وڵه‌مه‌ند ناومان ده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو بواره زۆرى و بۆرى پێوه دیاره، به‌ڵام له‌کۆتاییدا ئه‌و ده‌نگانه ده‌مێننه‌وه که ره‌سه‌ن و حه‌قیقین. هاوڵاتى: ئایا به‌به‌راورد به‌پێشوو ئاسته‌که پاشه‌کشه‌ى کردووه؟ کهپاشهکشهى کردووه کێ به‌رپرسیاره؟ ڤینۆس فایه‌ق: له‌گه‌ڵ ئه‌و زۆر‌و بۆریه‌ى که‌هه‌یه، باوه‌ڕم وانیه ئاستى ئه‌ده‌ب و هونه‌رى کوردى پاشه‌کشه‌ى کردبێت، بگره به‌ره‌وپێشچوونى باشى به‌خۆیه‌وه بینیوه، چونکه ده‌نگى باش و ره‌سه‌ن هه‌ن و خزمه‌ت ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر که‌میش بن یان بایه‌خیشیان پێ نه‌درابێت، به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى کرچ و کاڵ هه‌موو کات و له‌هه‌موو دونیا هه‌ن، ئه‌وه‌ش ناکاته ئه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى کوردى پاشه‌کشه بکات، چونکه ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌دیبێک و هونه‌رمه‌ندێک که بۆ خۆى ده‌نگێک و حزوورێکه، خۆى به‌رپرسه له‌وه‌ى داکۆکى لهئهدهبهکهى بکات. هاوڵاتى: به‌به‌راورد به‌ساڵانى پێشوو مێژووى سلێمانى شاعیرێکى زۆری هه‌بوو؟ دۆخى ئه‌ده‌ب سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى خۆى تێپه‌ڕاندووه؟ ڤینۆس فایه‌ق: ئه‌ده‌ب سه‌رده‌م تێناپه‌ڕێنێت، گه‌شه‌ده‌کات و ده‌چێته قۆناغێ تازه‌وه.. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى که به «زێڕین» پێناسه‌ت کردووه تاڕادده‌یه‌ک له‌هه‌موو بواره‌کانى تر‌ى داهێناندا بوونى نه‌ماوه، نه‌ک له‌کوردستان به‌ڵکو له‌دونیاى ده‌ره‌وه شتێک نه‌ماوه به‌ناوى (قوتابخانه هونه‌رى و شیعریه‌کان)ه‌وه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ئێستا ته‌نها (شیعر)ه، ئه‌وه‌ى ده‌یهێڵێته‌وه ته‌کنیک و قیمه‌تى ئه‌ده‌بى و بیناى قه‌سیده‌و وێنه‌ى شیعرى و زمانێکى ده‌وڵه‌مه‌ندو ته‌عبیرى فراوان و هه‌ندێ ورده‌کارى تر. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى ببین بهشاعیرێکى باش، ده‌بێت به‌مێژووى ئه‌ده‌بى میلله‌ته‌کەمان ئاشنا بین و زانیاریمان هه‌بێت، ده‌بێت بیانخوێنینه‌وه و لێیان تێبگه‌ین، هه‌مان شت بۆ بوارى هونه‌ریش راسته. بۆ ئه‌وه‌ى ببین بههونەرمهندێکى باش ده‌بێت هونه‌رمه‌نده‌کانى پێش خۆمان به‌مامۆستاى خۆمان بزانین و شاره‌زاییمان له‌قوتابخانه هونه‌ریه‌کاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌سڵه‌تى هونه‌رى خۆمان بدۆزینه‌وه. هاوڵاتى: خۆت چۆن بوو چویته بوارى هونه‌رى و دنیاى شیعره‌وه؟. له‌سه‌ر چ رێبازێک شیعر ده‌نووسی؟ ڤینۆس فایه‌ق: شیعر دونیایه‌ک نیه بڕیار بده‌ین بچینه ناویه‌وه. شیعر ئه‌و دونیایه‌یه که له‌ناوماندایه، له‌گه‌ڵى له‌دایک ده‌بین، وه‌کو ده‌نگخۆشی، گۆرانیبێژ ده‌نگێکى ده‌ره‌وه‌ى خۆى به‌کارناهێنێت یان ده‌نگ قه‌رز ناکات، به‌ڵکو به‌ده‌نگێکى خۆشه‌وه هاتۆته دونیاوه شیعر نووسینیش ئاوه‌هایه، تۆ له‌دایک ده‌بیت و ئاماژه‌کانى خولیاى شیعر نووسینت لێ دیارى ده‌دات، من دونیاى شیعرم بۆ خۆم هه‌ڵنه‌بژاردوه، به‌ڵکو هه‌ر له‌منداڵیه‌وه دێڕه شیعره‌کان زیاتر له‌هه‌موو جۆرێکی تر له‌نووسین سه‌رنجیان راکێشاوم، له‌هه‌موو شتێکیش زیاتر شیعرم نووسیوه، شیعره‌کانیشم پابه‌ند نین به‌هیچ رێبازێکى کۆن، به‌ڵکو ده‌توانى له‌ژێر خانه‌ى (ده‌قى کراوه) پۆلێنى بکه‌یت. له‌گه‌ڵ شیعر نووسیندا ژیانکردنێکى ئاره‌زوومه‌ندانه به‌دیوه سیحراویه‌که‌یدا ئه‌زمون ده‌که‌م هاوڵاتى: شیعر بۆ چى ده‌نووسی؟ ڤینۆس فایه‌ق: شیعر نووسین ژیانکردنێکى ناوازه‌یه له‌ناو لاپه‌ڕه‌کانى ده‌فته‌رى شیعره‌کانماندا، له‌گه‌ڵ شیعر نووسیندا ژیانکردنێکى ئاره‌زوومه‌ندانه به‌دیوه سیحراویه‌که‌یدا ئه‌زمون ده‌که‌م. شیعر نووسین بۆ من دروستکردنى هاوسه‌نگیه له‌نێوان واقیعه حهقیقیهکهو خه‌یاڵمان، واقیع ده‌بێته خه‌یاڵ و بۆ چرکه‌یه‌کیش بێت خه‌یاڵ وه‌کو واقیعى لێدێت، شیعر شته ناشرینه‌کان بۆ جوانى ده‌گۆڕێت.. شیعر له‌ناو شته بێزارکهرو نه‌ریتیه‌کاندا جوانترین ماناکان ده‌دۆزێته‌وه، دواجار شیعر بۆ خۆم ده‌نووسم، هه‌ندێک جاریش شیعر ده‌بێته تێراپیهک (چاره‌سه‌رى سروشتی) بۆ ده‌روون و هه‌ستم، بۆ ساتێکیش بێت دوور دوورم ده‌خاته‌وه‌و ده‌چمه جیهانێکه‌وه به‌ته‌نها خۆمم، به‌بێ رتوش، به‌بێ هیچ زیادو که‌م، شیعر نووسین بۆ من موماره‌سه‌کردنى ئه‌و ئازادیه‌یه که لهمێشکمدایهو باوه‌ڕم پێیه‌تى و له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع راستگۆیانه خۆمم له‌گه‌ڵی. هاوڵاتى: چ هه‌ستێکت له‌ڕێگه‌ى شیعر نووسینه‌وه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه؟ ڤینۆس فایه‌ق: شیعر نووسین هه‌موو جارێک به‌تاڵمان ناکاته‌وه، هه‌ندێک جار پڕمانده‌کاته‌وه، کاتێک له‌ناو پڕوپووچیهکانى ژیاندا ونده‌بین و ده‌بینه‌وه بهدهموچاوێک وه‌کو هه‌موو ده‌موچاوه‌کانى تر، ره‌قه‌مێک له‌ناو رهقهمهکانى تر، گیایه‌ک به ریز هه‌موو گیاکانى تره‌وه، ئه‌وه شیعره ده‌مانکاته بوونه‌وه‌رێکى بینراوو نه‌بینراو له‌یه‌ک کاتدا، ده‌مانکاته ئه‌و ده‌موچاوه‌ى که له‌ناو شیعرهکانماندایه، ده‌مانکاته‌وه خۆمان، ده‌مانکاته گه‌ڵایه‌کى پایزه له‌ناو دێڕى شیعرێکدا.. بۆ ئه‌وه‌ى خۆت به‌شاعیر بزانیت پێویستیت به‌بڕێکى زۆر له‌ڕاستگۆیى هه‌یه، شیعر دوو روویى و درۆ قبوڵ ناکات، من ئه‌و کاتانه په‌رۆشیم بۆ نووسینى قه‌سیده‌یه‌ک زیاد ده‌کات کهسیخناخ ده‌بم له‌خۆم و له‌ده‌نگ و ره‌نگ و شته نه‌بینراوه‌کانى ده‌وروبه‌رم که‌ته‌نها خۆم ده‌یانبینم، که‌زمانى قسه‌کردنى ئاسایى به‌هانامه‌وه نایه‌ت بۆ ده‌ربڕین، ئیتر په‌نا بۆ شیعر ده‌به‌م و پڕ ده‌بمه‌وه له‌وزه‌و له‌سیحر... هاوڵاتى: کۆڕى شیعریت پێ چۆنه؟ خۆت گوێ ده‌گری؟ ڤینۆس فایه‌ق: شتێکى باشه شاعیر ناو به‌ناو شیعره‌کانى له‌کۆڕه شیعریه‌کاندا له‌گه‌ڵ هه‌وادارانیدا به‌ش بکات، به‌ڵام من به‌مدواییه هه‌ست ناکه‌م گوێگرى جیددى شیعرمان مابێت.. خوێندنه‌وه‌ى شیعر جیایه له‌گوێگرتن له‌شیعر،، به‌مدواییه وام هه‌ستکردوه کۆڕى شیعرى زیاتر ده‌بێته بۆنه‌یه‌ک بۆ یه‌کتر بینین و کات به‌سه‌ربردن و خۆبه‌تاڵکردنه‌وه له‌قسه‌و باس نه‌ک گوێگرتن له‌شیعر، هه‌ر بۆیه له‌ئێستادا ئه‌زمونى (سالۆنى شیعری)م به‌لاوه په‌سه‌نده له‌سه‌ر شێوه‌ى سالۆنه ئه‌ده‌بیه‌که‌ى (مه‌ى زه‌یاده) که ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ى بۆ بانگهێشت ده‌کرا کهبایهخیان بۆ ئه‌ده‌ب هه‌بوه‌و له‌پاڵ شیعر خوێندنه‌وه، هه‌واڵى ئه‌ده‌بیان گۆڕیوه‌ته‌وه‌و باس و خواسى بوارى ئه‌ده‌بیان تاووتوێکردوه. هاوڵاتى: پێم وابێت شیعره‌کانت وهردهگێڕیته سه‌ر زمانى تریش بێجگه له‌کوردی؟. یان به‌عه‌ره‌بى شیعر ده‌نووسی؟ ڤینۆس فایه‌ق: به‌هه‌ردوو زمانى کوردى و عه‌ره‌بى شیعر ده‌نوسم و بڵاوده‌که‌مه‌وه، زۆرێک له‌شیعره عه‌ره‌بیه‌کانم بۆ زمانه‌کانى هۆڵه‌ندی، ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسی، ئیسپانی، عیبری، فارسى و ئینگلیزى وه‌رگێڕدراون. یه‌که‌مین ده‌قى شیعرى و زۆرترین ده‌قى شیعریم به‌زمانى عه‌ره‌بى نووسیومه، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه قۆناغه‌کانى خوێندنم هه‌تا زانکۆى به‌غدا به‌شى فه‌لسه‌فه‌ى کۆلیژى ئه‌ده‌بیات به‌زمانى عه‌ره‌بى بووه. جگه له‌وه زۆرترین کتێبه‌کانى خوێندومنهوهتهو ده‌یانخوێنمه‌وه به‌زمانى عه‌ره‌بین. هاوڵاتى: کتێبى نوێت هه‌یه له‌سه‌ر شیعر؟ ماوه‌یه‌که به‌رهه‌مت که‌متر ده‌بینرێت؟ پڕۆژه‌ى تازه‌ت چییه؟ ڤینۆس فایه‌ق: کۆمه‌ڵه شیعرێکى نوێم به‌زمانى عه‌ره‌بى ئاماده‌یه بۆ چاپ، هه‌روه‌ها دوه‌م رۆمانم به زمانى کوردى به‌مزوانه ته‌واو ده‌بێت و چاپى ده‌که‌م، ماوه‌یه‌که تاقه‌تى زۆر نووسینم نه‌ماوه، ساڵانێکى زۆر چه‌ندین گۆشه‌م له‌چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار ده‌نووسی، ئێستاش له‌ترسى دزینى ده‌ق حه‌ز ناکه‌م زۆر لەدهقه بڵاونهکراوهکانم لهفەیسبوک بڵاوبکه‌مه‌وه، که‌م تا زۆر له‌هه‌ندێ رۆژنامه بابه‌تى ئه‌ده‌بى ده‌نووسم به‌گشتى له‌باره‌ى ئه‌ده‌به‌وه. هاوڵاتى: به‌چییه‌وه سه‌رقاڵى به‌ده‌ر له‌شیعر نووسین؟ ڤینۆس فایه‌ق: به‌ده‌ر له‌وه‌ى سه‌ره‌وه باسم کردن، زیاتر به‌وه‌رگێڕان و کارى خۆبه‌خشیه‌وه سه‌رقاڵم، هیچ کارێک بۆ ده‌سکه‌وت و داهات ناکه‌م.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، شاعیر رایده‌گه‌یه‌نێت ناساندنی سلێمانى وه‌کو شاری داهێنه‌رى ئه‌ده‌ب لە لایەن رێکخراوى یونسکۆوه گڕوتین ده‌دات به‌ئه‌دیبان و رۆشنبیرانى کورد له‌هه‌ر شوێنێکى دنیا. که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت «بڕوانه ئێمه چه‌ند دڵخۆشین به‌وه‌ى سنه شارى داهێنانى هونه‌رییه لاى یونسکۆ، بێگومان ئه‌وانیش خۆشحاڵن سلێمانى شارى داهێنانى ئه‌ده‌بییه هه‌موو کوردێک واى لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م هه‌نگاوه هانیبدات بۆ گه‌یاندنى شار‌و وڵاته‌که‌ى به‌ئاستى رێزلێنراو له‌چاوى جیهاندا. که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، له‌شارى که‌رکوک له‌دایک بووه‌و له‌شارى سلێمانى ژیاوه، ساڵى 1986 تێکه‌ڵ به‌ژیانى نووسین بووه‌و له‌ساڵه‌کانى 1992 تا 2008 له‌زۆربه‌ى بواره‌کانى میدیاى کوردی‌دا کاریکردووه به رادیۆ‌و رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فزیۆنه‌وه، داهاتى دیوانێکى بۆ که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان خه‌رج کردووه‌و چه‌ندین به‌رهه‌مى تر‌ى هه‌یه کهوهرگێڕدراونهته سه‌ر زمانى ئینگلیزى و عه‌ره‌بى و نه‌رویجى. که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌کات له‌ئێستادا شاعیرى تازه‌ى باشمان هه‌یه، پێیوایه شاعیره کۆنه‌کانیش ماوه‌یه‌کیان ویستووه تاگهیشتون به‌و ئاسته، ده‌ڵێت «نابێت په‌له له‌نه‌وه‌ى نوێى شیعر بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌بدرێت بشکوتێن». هاوڵاتى: گرنگى ناساندنى سلێمانى وه‌ک شارى ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرى له‌لایه‌ن یونسکۆوه چییه؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ناساندنى شارى سلێمانى له‌لایه‌ن رێکخراوى یونسکۆ له‌بوارى ئه‌ده‌بدا به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمیی، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کى جیهانیى پڕ بایه‌خه بۆ ئاستى رۆشنبیریى رابردوو، ئێستا‌و ئاینده‌ى ئه‌م شاره زیندووه‌ى کوردستان، ئه‌وه‌ى شانازییهکهیشمان ده‌کات به دوو هێنده ئه‌وه‌یه، شارى سنه‌ى ده‌سته‌خوشکى سلێمانیش وه‌ک یه‌کێک له‌شاره داهێنه‌ره‌کان له‌بوارى میوزیکدا تۆمارکراوه، له‌کۆى ئه‌م هه‌نگاوه‌شدا دڵخۆشم خاتوو ئالان مارى لیڤنسۆن لابروس و دێڤدى هاوسه‌رى رۆڵى گرنگیان هه‌بووه‌و خاوه‌نى بیرۆکه‌ى ده‌ستنیشانکردنى سلێمانى بوون وه‌ک شارى داهێنانى ئه‌ده‌بیى له‌لایه‌ن رێکخراوى یونسکۆ. هاوڵاتى: له‌وانه‌یه که‌سانێک بپرسن ناساندنى سلێمانى له‌لایه‌ن یۆنسکۆوه چى ده‌خاته‌سه‌ر خه‌رمانى سه‌روه‌رییه‌کانى شارى سلێمانی؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: وه‌ک نووسه‌رێکى مێ که‌ساڵانێکه له‌بوارى ئه‌ده‌بدا به‌هه‌موو توانایه‌که‌وه هه‌وڵده‌ده‌م، گرنگیى بڕیاره‌که‌ى یونسکۆ له‌وه‌دا ده‌بینم کهدانپێدانانێکى جیهانییه به‌مێژووى کۆن و نوێى داهێنانى ئه‌ده‌بیى له‌شارى سلێمانیدا که‌پایته‌ختى رۆشنبیریى هه‌رێمى کوردستانه‌و لهدامهزرانیهوه تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گات شارى داهێنه‌ره گه‌وره‌کانى کوردستانه، وه‌ک چۆن هه‌ولێر بهقهڵاکهى چۆته ناو مێژووى کاره‌کانى یونسکۆ، سلێمانى به‌داهێنانه ئه‌ده‌بییه‌کانیه‌وه ناوى له‌لیستى شاره داهێنه‌ره‌کانى جیهاندایه. هاوڵاتى: ئه‌م ناساندنه چ گڕوتینێک ده‌دات به‌ئه‌دیبان و رۆشنبیرانى سێمانی؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: پێموایه گڕوتین ده‌دات به‌ئه‌دیبان و رۆشنبیرانى کورد له‌هه‌ر شوێنێکى دنیابن، بڕوانه ئێمه چه‌ند دڵخۆشین به‌وه‌ى سنه شارى داهێنانى هونه‌رییه لاى یونسکۆ، بێگومان ئه‌وانیش خۆشحاڵن سلێمانى شارى داهێنانى ئه‌ده‌بییه هه‌موو کوردێک واى لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م هه‌نگاوه هانیبدات بۆ گه‌یاندنى شار‌و وڵاته‌که‌ى به‌ئاستى رێزلێنراو له‌چاوى جیهاندا. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر به‌پێى ئه‌و نازناوه بودجه‌ى بۆ ته‌رخانبکرێت چ بۆشاییه‌ک پڕ ده‌کاته‌وه؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: نازانم نازناو بودجه‌ى بۆچییه؟!، له‌وڵاتێکدا کههاووڵاتییهکانى تائێستاش له‌واده‌ى خۆیدا مووچه وه‌رناگرن؟! راستى حه‌زم به‌گوێگرتن له‌ناوهێنانى بودجه‌یش نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رگیز به‌باشى بۆ ئه‌و به‌رنامانه خه‌رج ناکرێت که‌ده‌کرێته هه‌نجه‌ت بۆ وه‌رگرتنی. هاوڵاتى: له‌ئێستادا ئاستى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌چ ئاستێکدایه به‌ڕاى به‌ڕێزت؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ئه‌ده‌بیاتى ئێمه له‌قۆناغى خۆناساندن و چوونه ناو دنیاى ئه‌ده‌بیاتى جیهاندایه‌و خوێنه‌رانى غه‌یرى کوردیش پێى سه‌رسامن، هه‌ربۆیه بێمانایه خۆمان به‌که‌متر داهێنه‌ر له‌نووسه‌رانى دنیا بزانین، هه‌ر بۆ نموونه نووسه‌رێکى وه‌ک به‌ختیار عه‌لى توانیویه‌تى به‌به‌رهه‌مه‌کانى جێگاى گرنگیى پێدانى خوێنه‌رى ئه‌ڵمانیى بێت و بێجگه له‌به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى نیلى زاکسى ئه‌ده‌بیى له‌ئه‌ڵمانیا، رۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌کانى ئه‌و وڵاته به‌سه‌رسامییه‌وه باس له‌ڕۆمان و شیعره‌کانى ده‌که‌ن. هاوڵاتى: ئایا به‌به‌راورد به‌پێشوو ئاسته‌که پاشه‌کشه‌ى کردووه؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ئه‌ى ئه‌وه نییه دیوانى وه‌رگێڕدراو بۆ ئینگلیزیى مامۆستا عه‌بدوڵڵا په‌شێوو دیوانى من له‌ئه‌مریکا چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه پێم وایه ئه‌وانه هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌ده‌بى کوردیى پێشنه‌که‌وتووه ئه‌وانه‌ن که بۆ خۆیان و ئه‌ده‌به‌که‌یشیان له‌سنوورى چایخانه‌و کافتریا ئه‌ده‌بییه‌کانیان تهجاوزیان نه‌کردووه، هه‌ر بۆیه پێم وانییه ئاستى ئه‌ده‌بیمان له‌چاو رابردوودا پاشه‌کشه‌ى کردبێت. هاوڵاتى: به‌به‌راورد به‌ساڵانى پێشوو مێژووى سلێمانى شاعیرێکى زۆری هه‌بوو؟ ئێستا پێت چۆنه؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ژماره‌ى شاعیر‌و نووسه‌ره‌کان ئاماژه نین بۆ باشیى دۆخى ئه‌ده‌بیمان، بۆ داهێنان چۆنێتى گرنگه نه‌ک چه‌ندایه‌تی، با ژماره‌ى شاعیرانى کورد زۆریشبن خۆ هه‌موویان ناتوانن گۆران یان شێرکۆ بێکه‌س بن بۆ ئه‌ده‌بى کوردیمان، وه‌ک چۆن له‌دنیاى ئه‌ده‌بدا یه‌ک شکسپیرو له‌بوارى هونه‌ردا یه‌ک داڤنشى هه‌یه، یه‌ک نالى و یه‌ک مه‌لاى جزیریى و یه‌ک مه‌ستووره، یه‌ک کامکاره‌کان و یه‌ک عه‌لى مه‌ردان و یه‌ک ئه‌یاز زاخۆیى و یه‌ک محه‌مه‌د شێخۆ و یه‌ک ئه‌حمه‌د کایه هه‌ن، که‌واته کێشه‌که که‌مى و زۆریى ژماره‌ى ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نده‌کان نییه، گرنگ تایبه‌تمه‌ندیى تاک و بێوێنه‌ى داهێنه‌ره‌کانه. هاوڵاتى: دۆخى ئه‌ده‌ب سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى خۆى تێپهڕانددووه؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: له‌سه‌ره‌تاى راپه‌ڕینى ساڵی 1991ـەوه تا ئه‌م ساڵانه‌ى دواییش هه‌رده‌م ده‌وترێت ساڵى هه‌شتاکان سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى ئه‌ده‌ب و داهێنان بووه، کاتى ئه‌وه هاتووە قسه‌یه‌کى جیاواز له‌م بۆچوونه دووباره‌و سواوه بکه‌ین، ئه‌م قۆناغه‌ى ئه‌ده‌بیاتى کوردیى سه‌رده‌مى زێڕینه له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو په‌نجه‌ره‌و ده‌رگاو سنووره‌کانى جیهان به‌ڕووى نووسین و کاره‌کانماندا ئاوه‌ڵایه، جاران ده‌نگمان هه‌ر ده‌گه‌یشته ئاماده‌بووانى کۆڕه‌که‌مان له‌گوندو شاره‌که‌ى خۆماندا، ئێستا خوێنه‌ره‌کانمان له‌وڵاتانى گه‌وره‌و به‌هێزى دنیاوه هاوارده‌که‌ن به‌نووسین و بۆچوونمان سه‌رسامن، بۆچى گرنگ نییه ئه‌ده‌بمان خه‌ریکه جێگا ده‌ستى خۆى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى ئه‌ده‌بیاتى جیهانیى به‌جێده‌هێڵێت که‌ئه‌مه شتێکه باپیره‌و داپیره گه‌وره‌کانى ئه‌ده‌بیاتى کوردیى له‌خه‌ونیشدا نه‌یانبینیوه. هاوڵاتى: ئێستا خۆت وه‌ک شاعیر سه‌رقاڵى چیت؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ئێستا له‌ئه‌ڵمانیام له‌لایه‌ن پهرلهمانتارو که‌سانى دیارى ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازى لێکراوم و کۆڕم کردووه، له‌شارى ئیسن ژنه چالاک و خۆبه‌خشه‌کانى قوتابخانه‌ى کوردیى کۆڕێکى شیعری‌یان بۆ رێکخستم به‌ناونشانی (سۆزێک لهنیشتمانهوه بۆ تاراوگه)و یانه‌ى کوردى میدیا له‌ئه‌مستردام لههۆڵهندا کۆڕه شیعرێکى ناوازه‌ى بۆ رێکخستم، له‌شارى کۆڵن له‌ئه‌ڵمانیا کۆڕه شیعرم کردووه به‌ناوى (شه‌ماڵى نیشتمان و غوربه‌تى تاراوگه) هه‌روه‌ها له‌شارى بۆن و زۆر شوێنى تر که‌زیاتر سه‌رقاڵى ئه‌وانه‌م له‌ئێستادا، پرۆژه‌ى نوێم کۆڕێک ده‌بێت له‌سویدو دواترش لهفرانکفۆرد کهگهڕایشمهوه بۆ کودستان کتێبه‌که‌م به‌ناوى (لهشانشینهوه) که سه‌باره‌ت بهکوردى ئه‌رده‌نه بڵاوده‌که‌مه‌وه. هاوڵاتى: رات چییه سه‌باره‌ت به‌شاعیره تازه‌کان؟ پێت وایه توانیویانه خه‌رمانى ئه‌ده‌بى کوردى و سلێمانى به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رن؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ههندى له‌شاعیره گه‌نجه‌کان نووسینه‌کانیان جێگاى تێڕامانه، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کیاندا هه‌یه‌و بیروڕا ده‌گۆڕینه‌وه به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ خانمه‌کان، پێم وایه شاعیره دێرینه‌کانیش پێویستیان بهساڵانێکى زۆر هه‌بووه تا بوون به‌ناوو ناسراون، بۆیه هه‌قه په‌له له‌و نه‌وه نوێیه‌ى شیعر نه‌که‌ین و رێگه بده‌ین بپشکوێن ئینجا داواى بۆنى خۆشى داهێنان و شیله‌ى هه‌نگه‌کانى کاریگه‌ربوونیان لێبکه‌ین. هاوڵاتى: شیعرت بۆ سلێمانى نووسیوه؟ دوو دێڕه شیعرت بۆ سلێمانى؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: سلێمانی ئه‌ی رسـتێ مرواریی رژاوی ناو له‌پی نیوه‌ی شه‌و به‌رامبه‌ر دڵانی داگه‌ڕاو به‌جاده‌ی ئه‌زمڕتا تۆ موچڕکی فێنکی ئه‌و عه‌شقه‌ی که‌س نه‌یدیووه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که عاشقته ده‌مه‌وێت بشڵێم؛ خۆزگه ئێمه‌ش چ وه‌ک نووسه‌رو چ وه‌ک دامه‌زراوه‌ى ئه‌ده‌بیى و رۆشنبیریى بتوانین له‌ئاستى ئه‌و نازناوه شایسته‌یه‌دا بین و رۆشنبیریى و داهێنانى ئه‌ده‌بیى به‌ره‌و ئاستى باڵاتر ببه‌ین.
هاوڵاتى له‌به‌شی «نمایش‌کردنی تایبه‌ت»ی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی «سلێمانی» له‌ژێر ناونیشانی «شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی»؛ پێنج به‌ڵگه‌فیلمی درێژ له‌ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان نمایش کران. بەپێی راپۆڕتی لیژنەی راگەیاندنی گشتیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، له‌به‌شی «نمایش‌کردنی تایبه‌ت»ی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی «سلێمانی» Slemani له‌ژێر ناونیشانی «شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی»؛ پێنج به‌ڵگه‌فیلمی درێژ له‌ده‌رهێنه‌ره‌کانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌وانه؛ «شوێنکه‌وتنی مه‌رجان»، «چیرۆکێکی ناخۆش: راسته‌قینه‌ی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات»، «جه‌نگاوه‌رانی هه‌وا»، «سه‌هۆڵی ئاگرین»و «سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی ده‌ریا» له‌هۆڵه‌کانی سیتی سینه‌ما» له‌شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی کوردستان نمایشکران. ئه‌و پێنج به‌ڵگه‌فیلمه‌ی که له‌به‌شی «شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی» Earth Cancer له‌چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی «سلێمانی» چوونه‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما، بریتین له؛به‌ڵگه‌فیلمی «شوێنکه‌وتنی مه‌رجان» Chasing Coral له‌ده‌رهێنانی «جێف ئۆرلوسکی» Jeff Orlowski له‌وڵاتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی (93) خوله‌ک، به‌ڵگه‌فیلمی «چیرۆکێکی ناخۆش: راسته‌قینه‌ی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات» An Inconvenient Sequel: Truth to Power له‌ده‌رهێنانی «جۆن شێنک» Jon Shenk و «بۆنی کۆهن» Bonni Cohen له‌وڵاتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی (99) خوله‌ک، به‌ڵگه‌فیلمی «جه‌نگاوه‌رانی هه‌وا» Climate Warriors له‌ده‌رهێنانی «کارل ـ ا فێچنه‌ر» Carl-A. Fechner و «نیکۆلیا نیمان» Nicolai Niemann له‌وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌لژیک و ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی (86) خوله‌ک، به‌ڵگه‌فیلمی «سه‌هۆڵی ئاگرین» Ice on Fire له‌ده‌رهێنانی «له‌یلا کۆنرێس» Leila Conners له‌وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا، کاستاریکا، کرۆڤاسی، فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی (98) خوله‌ک و به‌ڵگه‌فیلمی «سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی ده‌ریا» Wonders of the Sea له‌ده‌رهێنانی «ژان ـ میشێل کۆستێئۆ» Jean-Michel Cousteau و «ژان ژاکوس مانتێلۆ» Jean-Jacques Mantello له‌وڵاتانی ئه‌مه‌ریکاو فه‌ره‌نسا بۆ ماوه‌ی (82) خوله‌ک. چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی «سلێمانی» له‌لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی «مه‌ستی فیلم» به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی «فوئاد جه‌لال»، به‌سه‌رۆکایه‌تی «مه‌لا به‌ختیار» به‌رپرسی به‌شی پاڵپشتیی فێستیڤاڵ، به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ریی «دانه‌ر عومه‌ر فارس» و به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنی خاتوو «لینا ره‌زا»و به‌نمایشکردنی (134) فیلم لەدهرهێنهرهکانی (٧9) وڵاتی جیهان؛ له دوو به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی «سینه‌مای جیهان» (نێوده‌وڵه‌تی)و به‌شی رکابه‌ریی «سینه‌مای کوردی» (نه‌ته‌وه‌یی) و هه‌روه‌ها سازدانی وۆرکشۆپه‌کانی پیشه‌یی و پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش؛ به‌دروشمی «شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی» له پێنج هۆڵی «سیتی سینه‌ما»، «سینه‌ما سالم»، هۆڵی «ئه‌منه سووره‌که« و هه‌روه‌ها له‌ته‌لاری «هونه‌ر» له‌شاری سلێمانی له‌هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
هاوڵاتى نەستەرەن جەواد نیا خاتوونە ئەکتەری کرماشانی، وەک باشترین ئەکتەری ژن لە فستیڤاڵی شانۆی دەربەندیخان خەڵات کرا. نەستەرەن جەواد نیا لەفستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی دەربەندیخان وەک باشترین ئەکتەری ژن خەڵات کرا ئەوەش بە بۆنەی ڕۆڵگێڕانی لە شانۆی «دەکرێت گورگ نەبین» بەرهەمی مورتەزا ئەسەدی. شانۆی «دەکرێت گورگ نەبین» لە نووسینی وەحید خەسرەوی و دەرهێنانی مورتەزا ئەسەدی مەرام، وەک نوێنەرێکی شانۆ ئێرانییەکان لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی دەربەندیخان بەشداریی کردبوو. مورتەزا ئەسەدی مەرام لە بارەی فستیڤاڵەکەوە ڕایگەیاند بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەهرە لە زمان و کو‌لتوور وەردەگرن بۆ پێشخستنی فەرهەنگ و ئابووری و کەرتی گەشتیاریی خۆیان. ناوبراو ئەو خەڵاتە بەگرنگترین خەڵاتی نێودەوڵەتی ناو دەبات کە هونەرمەندانی کرماشانی توانیویانە مسۆگەری بکەن. خولی شەشەمی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی دەربەندیخان لە 21 بۆ 24ی تشرینی یەکەمی 2019 بەرانبەر بەڕێوەچوو، هونەرمەندانی زۆر وڵاتی ئەورووپی و ناوچەکەش بەشداریی فستیڤاڵەکەیان کردبوو لەوان: ئیتاڵیا و سپانیا و شیلی و تونیس و لوبنان و ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان.
شوان ئه‌حمه‌د -1- شاعیرگەلێکی زۆر ھەن خۆشیم بەچارەیان نایەت.. خوا خۆی دەزانێت بەبینینی سەرو فەساڵیان چەن قەڵس دەبم. بەخوێندنەوەی دەقە مردوەکانیان، چۆن سوڕی خوێنم تێکدەچێت و مەراقێکی قوڵ دامدەگرێت. مەبەستم لەوانە پێڕی درۆزنە شاعیرەکانن، ئەوانەی تەنها ئەوکاتە شاعیرن که قەڵەم بەدەستەوە دەگرن و دەکەونە لاپەڕه رەشکردنەوە. دوای ئەوە وەک بونەوەرێکی هارو برسی، شوێن چڵێسیەکانی ژیان دەکەون. دەبن بەڕاپۆرت نوس، دەبن بەڕاوچی، دەبن بەپۆلیس و بەبزنسمان و بەهاوڕێ و دۆستی کاربەدەستان و بەچاودێری سیاسی و بەواعیز، شاعیربون نەبێت. من زۆرێک لەو درۆزنە شاعیر‌و شاعیرە لۆتیانە دەناسم. ئەوانەی باسی میهر و وەفاو خۆشەویستی دەکەن، کەچی خۆیان کوانوی بوغز‌و کانگای پۆخڵی و سەرمەشقی نامەردین. باسی منداڵی و پاکبونەوە و مێخەک و کوکوختی و بەرسیلەو پوشکە بەقنە دەکەن، بەڵام لەسیمای کەسیاندا نەک نور و رۆحانیەت، تروسکایی نا‌بینیت. ئەم پێڕە لەنێو تێکستەکانیاندا شتێکن و لەدەرەوەڕا شتێکی دی. لەشیعرەکانیاندا جۆرێک دەپەیڤن و لەژیانی رۆژانەشدا شتێکی دی ئەزمون دەکەن. شاعیرە درۆزنەکان ئەوانەن، لەدەقەکانیاندا حاشا لەحزب و سیاسەت و هەلپەرستی دەکەن و لەواقیعیشدا، شەڕ بۆ ئەندام پەرلەمانی و وەزیری و پلەو پۆستی بەرزو باڵای حکومی دەکەن. درۆزنە شاعیرەکان بەشیعرەکانیان بێت، قوتی ڕۆژانەیان لەگەڵ منداڵە برسیەکاندا بەش دەکەن و لەگەڵ بەشمەینەتاندا رۆژدەکەنەوە، وەلێ لەفیستیڤاڵ و لەبۆنە رەسمیەکاندا، هەر ئەوانەن دێن بەقات و بۆینباخ و پێڵاوی لەماعەوە، شیعر بۆ مرۆڤکوژەکان دەخوێننەوەو شیعر سوک و هەرزانفرۆش دەکەن. بۆ نەگبەتی وڵاتەکەی من پڕپڕە لەو شاعیرە دوو ڕووانە. وڵاتەکەی من ھەر کوشتەی دەستی سیاسی گەلحۆو بەرپرسی گژۆژەو بازرگان و قاچاخچی چاوچنۆک و بێ‌ویژدان نیە، وڵاتەکەی من بەر لەوانە بیماری دەستی ئەوانەیە بەناوی شیعر و شاعیریەوە، هەقیقەتیان ریسواکردو پاکێتیان نایە ژێرپێ. (سوبحى) درێژکراوه‌ى ئه‌و ده‌نگه شیعریانه بوو که‌یه‌ک ده‌موچاویان هه‌بوو، سه‌ر به‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو که‌وه‌ک یه‌ک له‌ناو تێکست و له‌واقعى ژیانى ڕۆژانه‌یاندا، چیان ده‌نوسى وه‌هاش ره‌فتاریان ده‌کرد شاعیرە نامەردو درۆزنەکانی وڵاتی من کەدیوانەکانیان پڕپڕە لەباس و خواسی (رۆحی ژن و جوانی ژن و ئازادی ژن و سەنگینی ژن)، رۆژانە وەک جلەکانی بەریان و وەک ئۆتۆمۆبێلەکانی ژێریان، ژن دەگۆڕن. پاشانیش بۆ خۆ نوێکردنەوەو فراوانکردنی زەین و دونیابینیان، سەنگەر دەگوازنەوە. کەسیاسیەکان و مافیاکانی خوێن، تەماحی شەڕو ئارەزوی ئاگر خۆشکردنیان دەبێت، ئەوان دێن و بەچامەی درێژ‌و بەپۆستەرە شیعرەوە، زەمینەیان بۆ خۆشدەکەن و کوڕگەلی ئەم هەرێمە تەیار دەکەن بۆ جەنگێکی نوێ. ئەوانەی شاعیربون تەنها بەنوسینی قەسیدەوە گرێ دەدەن و شاعیریەتیان تائەو شوێنە بڕدەکات کە لەنوسینی دەقەکە دەبنەوە، دەبێت وەک خەڵک و خوای ئاسایی چاوەڕوانی هەموو شتێکیان لێبکرێت. شاعیربون کەلەگەڵ تەواوکردنی نوسینەوەی قەسیدەدا کۆتایی هات و نەپەڕییەوە بۆ ناو چرکە بەچرکەی ژیان و ساتەکانی تەمەن، هەموو شتێکی لێ چاوەڕێ بکە جوانی نەبێت. هەمو شتێکی پێ دەبێت راستگۆیی نەبێت، هەموو شتێکێی تێدا دەدۆزینەوە پاکێتی نەبێت. -2- بەداخەوە ناوەندی رۆشنبیری کوردی زۆرێک لەو شاعیرانەی تێدایەو ئەو مۆدێلەی تێدا زاڵە، بەڵام لەپەراوێزیشیدا هێشتا خەڵکانێک هەن تەسلیم بەو قەدەرە نەبون و لەخەمی پاراستنی ماکی راستەقینەی شیعر و شاعیر بوندان. (ئازاد سوبحی) یەکێک بوو لەو دەنگانە. ئەو زیاتر لەبیست ساڵە وەک شاعیرێکی پەراوێزنشین، بێدەنگانە سەرقاڵی کاری خۆی بوو. نەماشێنێکی ئیعلامی گەورەی لەپشت بوو، نەهیچ دەستەو تاقمێکیش شاباشی کارەکانیان دەکرد. وزەو سەلیقەی شیعری خۆی، هەڵوێست و ئەخلاقی بەرزی شاعیرانەی لەئاست نوسین و ژیان و مرۆڤدا، ئەویان گەیاندە ئەو شوێنەی تەنهاو تەنها نوسەرە راستگۆکان دەیگەنێ. ساڵی 1994 بۆ یەکەمجار بەشێک لەقەسیدەی (بونەوەرێک بەقەدەر لەزەتی گومان)م خوێندەوە، کەتەواوم کرد بەخۆمم وت (ئا من لەم هەناسە شیعرییە دەگەڕێم). سەروەختێکیش (باخچەکانی باوکم) بەو کوالێتی و بێ نازییەوە بڵاوکرایەوە، دڵنیابوم کەئێمە لەبەردەم ئەزمونێکی شیعریی تایبەتداین. ئەڵبەتە سیحر‌و جوانی (سوبحی) شاعیر تەنها هەر دەرگیری دەقە شیعریەکانی نەبوو، بەڵکو هاوکات پەیوەست بوو بەو ئەخلاقی شاعیرانەیەی لەژیانیشدا بەرجەستەی کردبوو. (سوبحی) درێژکراوەی ئەو دەنگە شیعریانە بوو کەیەک دەموچاویان هەبوو، سەر بەو بنەماڵەیە بوو کەوەک یەک لەناو تێکست و لەواقعی ژیانی رۆژانەیاندا، چیان دەنوسی وەهاش رەفتاریان دەکرد. ئەو لەنمونەی (جان دەمۆ و ماغوت و سوهراب و رامبۆ) بوو. بەراورد بەهاوتەمەنەکانی خۆی کەمێکی کەمی نوسی، لەو کەمەش هەندێکی بڵاوکردەوە. مەسرەف نەکردنی زۆری وشەو خۆ بەدورگرتنی لەبڵاوکردنەوە، لەتەمبەڵی و دەستە پاچەییەوە نەبوو، ئەوەندەی پەیوەندی بەوەوە هەبوو لەم سەردەمە جەنجاڵ و بێ روحەدا کە (هیچ نەزم و عورف و پێودانگێکی) تێدا نەماوە، هەندێ شکۆ بۆ وشەو بۆ شیعر بگێڕێتەوە. چونکە ئەو وەکی (عیزەت سرایلیچ)ی شاعیری گەورەی بۆسنە پێیوابوو (ئێمە رۆژگارێک دەگوزەرێنین کەتەواوی شتەکان، هەر لەچەقۆوە تاگژو گیا پیس و ژەهراوی بون). لەناو ئەو پیسی و ژەهراوی بونەدا، ئەو ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر پەنای دەگرت و بۆ هەر شوێنێک رێی بکردایه، هەڵدەخلیسکایەوه ناو ناخی خۆی. دەگەڕایەوه ناو ماڵی تەنها و بێدەنگی خۆی. (سوبحی) رۆیشت و بۆ یەکجارەکی رۆژ ژمێری ژیانی پێچرایەوه، بەڵام لەدوای خۆی بۆ نەوەکانی ئێستا‌و داهاتوو، هەر بەتەنها رێچکایەکی شیعریی تایبەتی جێنەهێشت و هەر تەنها هونەری شیعر نوسینیان فێرناکات، بەڵکو لەسەروو ئەوانەوه ئەخلاقی شاعیرانەی راستەقینەشیان نیشان دەدات کەعەیامێکه، لەواقعی ئێمەدا لەبەین چوەو لەناو دنیای رۆشنبیری ئێمەدا کاڵبۆتەوه. (سوبحی) تەنها هەر شاعیرێکی هەست ناسک و مرۆڤێکی جوان و میهرەبان نەبوو، بەڵکو نوسەرێکی بەسەلیقەو وەرگێڕێکی لێهاتووش بوو. وەک چۆن بەکوردی تێکست و نوسینی ئاست بەرزی هەبوو، بەزمانی عەرەبیش بەهەمان شێوه. شەوێکیان وتی بابچین بۆ ئاسمان وتم ئاخر ئێمه باڵمان نیه گوڵه گیان وتی ئاسمان خۆشه کەسی لێ نیه هەر خوای لێیه.. خوا گوڵی خۆش ئەوێ ئێستاکێ رۆحی تۆ رۆیشت بۆ ئاسمان، بەڵام ئەوەی دەمترسێنێ ئەوەیه دوای رۆیشتنت، شاعیرگەلێکی درۆزن بێن و رەگوڕیشەی خۆیان بگێڕنەوه سەر دنیای شیعری تۆ‌و لەسەر میراتی شیعری تۆ، خۆیان بژیەنن. رۆحت شاد‌و ئارام بنوو ئەو ئارامیەی لەم دنیایەدا بەنسیبت نەبوو. بڕۆ خوات لەگەڵ.... سلێمانی 3/10/2014
هاوڵاتى محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژەنەراڵی پایز، شەوی رابردوو بەکارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد. بەوتەی پۆلیسی سلێمانی، خۆی خنکاندووە. محەمەد عومەر عوسمان هەرچەندە شاعیریکە بەرهەمی کەمە، بەڵام قەڵەمێکی دیارە لەناو دنیای شیعری کوردی‌دا لەدوای راپەڕین. دەقی «ژەنەراڵی پایز» یەکێکە لەشیعرە دیارەکانی ئەم شاعیرەو بەم ناوەوە ناسراوە ژەنەراڵ پلەیەکی سەربازیی باڵایە، بەڵام لێرەدا بووەتە ناونیشانی شیعر. محەمەد عومەر عوسمان لەبەشێک لەشیعرەکانیدا باسی پایز دەکات و لەپایزیشدا کۆچی دوایی کرد. هەروەک چۆن پایز بەوەرزی کۆتایی و بەرەو مردن دادەنرێت ئەوا محەمەد عومەر عوسمانیش هەست دەکات لەهەمووان نزیکترە لەمردنەوە، بەوەش وەک شای پاییزی لێدێت. بەمانایەکی تر، ناونیشانی جەنەراڵی پایز مانای گەورەیی و باڵابوونی ئەم کەسێتیە نیشاندەدات لەچاو پاییزدا، ئەمیش لەسەر بنەمای ئەو خاسێتە پایزیانەی کەهەیەتی بەجۆرێک کەدەیگەیەننە ئاستێک خۆی لەسەروی وەرزی پایزەوە ببینێت. شاعیر وەکو ژەنەراڵێکی سەربازی وێنای خۆی دەکات و سەرجەم ئەو نیشانانەی کە لەڕووکەشدا ژەنەراڵێکی سەربازی پێ دەناسرێنەوە بەرجەستە دەکات، بەڵام هەموویان لەو رەگەزانەی سرووشت وەردەگرێت کە پەیوەستن بەپاییزەوە. گەڵای رەنگ زیوینی درەخت دەبێتە ئەستێرەکانی سەرشانی، کزەبای پاییز لەبەر دەکات و لقی درەخت دەکات بەشمشێر. ئێستا ئەوە ئاشکرا دەبێت کەشاعیر بەجۆرێک پەیوەست و عەشقی پاییزە کەدەیەوێت لەڕێگای بەئامرازکردنی توخمەکانیەوە بەرجەستەی شووناسێک بۆ خۆی بکات و ببێتە هاوشێوەی پاییز یان تەنانەت وەکو دەقەکە بەرجەستەی دەکات ببێتە ژەنەراڵی پاییز. لەڕوویەکی ترەوە سەیری چەمکی پاییز بکەین، ئەوا دەزانین کەپاییز لەڕوانینی خەڵکەوە هاوشانە لەگەڵ چەمکی غوربەت و نامۆبووندا کە دوو چەمکی نزیک لەیەکن، بەڵام هەریەکە رەهەندی فەلسەفی و کۆمەڵایەتی خۆی هەیە کە بەگشتیش پەیوەستن بەبوونی مرۆڤەوە. بەواتا دەتوانین بڵێین غوربەت و نامۆبوون لەو ڕوانگەیەوە کە لەڕووی بەرهەم هاتنەوە پەیوەندیان بەپاییزەوە هەیە لەهەمان کاتدا پەیوەستن بەبوونی ئەنتۆلۆجیانەی مرۆڤەوە. بۆیە لەبارێکی وەهادا جۆرێک لەهاوشێوەیی لەنێوان مرۆڤ و پاییزدا دروست دەبێت. کاتێ شاعیر خۆی وەکو جەنەڕاڵی پاییز واتە سەروەرو سەرکردەی پاییز نیشان دەدات، ناڕاستەوخۆ پێمان دەڵێت کەئەو خۆی وەکو مرۆڤێکی باڵاتر دەبینێت لەچاو ئەوانی تردا کە دەشێ لەناخی خۆیداو بەو هەموو خەمە پاییزییەوە کەهەڵیگرتووە هەست بکات ئەم لەڕووی هەستکردن و بەتەنگەوە هاتنی مرۆڤایەتیەوە لە سەرووی ئەوانی ترەوەیە، ئەوەش وای لێ بکات کەهەست بکات ئەم لەچاو مرۆڤەکانی تردا مرۆڤێکی باڵاترە. بەواتا دەتوانین بڵێین جەنەراڵی پاییز جەنەراڵی مرۆڤەکانیشە، بەڵام لەسەر بنەمای بوونی دەسەڵاتێکی زیاتر نا لەچاو ئەوانی تردا، بەڵکو لەسەر بنەمای هەست بەئینسانی کردنێکی زیاتر‌و بەتەنگەوە هاتنی زیاتر بۆ خۆدی مرۆڤ و بۆ کێشەو ئازارەکانی و بۆ چارەنووسی نادیار‌و ونی. منم ژەنەراڵی پاییز.. منی هەرگیز ئۆقرە نەدیو ژەنەراڵم.. ژەنەراڵی هەزارەها داری رووت و ملیارەها گەڵای وەریو ئەوی شاعیر لەئاشکراکردنی شووناسی راستەقینەی خۆیدا بۆمان ئاشکرا دەکات، ئەم نەک بۆ مەرگی مرۆڤ و بۆ ئازار‌و مەینەتییەکانی ئازار دەچێژێت و خەم دەخوات، بەڵکو بە جۆرێک هەستیارە کەئازاری وەرینی گەڵای درەختەکان و رووتبوونەویان کاری لێ دەکات و خەمیان بۆ دەخوات. هەر لێرەوە دەتوانین بڵێین لە کاتێکدا کەئەم خۆی وەکو ژەنەراڵی پێشکەش دەکات، ئازارەکانی لەئازارەکانی پاییز بۆ ئەو دیاردانە زیاترەو هەر چۆن مرۆڤی هەستیار بەدیار مەرگی مرۆڤایەتیەوە دەگری ئەمیش بەهەمان شێوە بەدیار وەرینی گەڵاکانەوە دەگری و ئەوەش وای لێدەکات کە خۆی بخاتە سەرووی پاییزەوە، لە کاتێکدا کەپاییز وەکو هێمای خەم و نامۆیی دەناسرێت، ئەم خۆی لەسەرووی پاییزیشەوە دەبینێت لەخەم خواردندا، هەر بۆیە وەکو ژەنەراڵی پاییز خۆی نمایش دەکات. منم ژەنەراڵی پایز.. کاسکێتەکەی سەرم هەورەو ئەستێرەکانی سەر شانم چەن گەڵایەک بە ڕەنگی زیو پاڵتۆی بەرم کزە بایەو شمشێرەکەم لقی درەختێکی ڕزیو ئەم شاعیرەی ئێمە بە باشی لەو خەمە ئەزەلیەی مرۆڤ تێدەگات و بەهوشیاریشەوە سەیری دەکات و خۆیشی فریو نادات بۆ ئەوەی خۆی لێ بشارێتەوە. بەڵکو بەئاگاوە مامەڵە لەگەڵ ئەو خەمەدا دەکات و هەوڵیش دەدات پایەیەک بێت لەو دنیایەدا کە ناوی دنیای پاییزو هەڵوەرین و خەم ونیگەرانیە ئەوەش وای لێدەکات ببێتە ژەنەراڵی پاییز. منم ژەنەراڵی پایز .. درەختی رووت ئەم نازناوەی خەڵات کردم منیش نازناوی شەهیدم دا بەگەڵای هەڵوەریوو کردمە تاکە ئازیزم لەیەک ساتا خۆم کۆرپەی گەڵاڕێزان و هەر خۆشم باوکی پاییزم شاعیر پێش ئەوەی کەدرەختی رووت نازناوی ژەنەراڵی پایزی پێ ببەخشێت خۆی کەسێکی سرووشت پاییزی بووەو لەگەڵ وەرینی هەر گەڵایەک و رووتبوونەوەی هەر درەختێک و هەڵکرنی هەر کزەبایەکدا ئەم خەمی هەموو گەڵاکانی هەڵگرتووەو لەگەڵ هەستکردن بەغەریبی و بەنامۆییدا ژیاوەو هەستی بەمردنێکی بەردەوام و هەمیشەیی هێواش کردووە. لێرەشەوە هەستی ئینسانانەی ئەم کەسێتیە دەردەکەوێت و ئەوێک کە بۆ وەرین و مەرگی گەڵاو رووتبوونەوەی سرووشت و ماتەمی پاییز بگری و ئازار بچێژێت داخۆ ئازار‌و مەرگ و رووخاندنی مرۆڤ و سوکایەتی کردن بەمرۆڤ چ کاریگەریەکیان هەبێت لەسەری؟ ئەوەی کە هەندێ شاعیر‌و نووسەر لە شێوەی رستەی ناشیعری ئاشکراو درووشمدا و لەشێوەی هەڵوێست فرۆشتندا دەری دەبڕن محەمەد عومەر لەئاستێکی زۆر قوڵتری مرۆڤانەداو لەئاستێکی شیعری باڵا‌و بەچێژو جوانیەکی بەرزەوە دەری دەبڕێت کە ئەوەش راستگۆیی شاعیر‌و تێگەیشتنی ئەو لەشیعرو لەچەمکی شیعر دەردەخات. منم ژەنەراڵی پایز.. خوێنێکی زەرد بە نێو دەمارما دەگەڕێ و چاوم هەروەک هەور نمناک تەنیا من بووم کە لەتابووتی شوشەدا.. چەندین گەڵام سپارد بەخاک
هاوڵاتى عەبدوڵا پەشێو شاعری نیشتیمان پەروەرو ئازادیخواز، خاوەنی تێکستی مانیفێستی کۆبانی کە پێنج ساڵ پێش ئێستا بۆ شەڕڤانانی رۆژاڤای نووسی، نامەیەکی نارەزایەتی دەگەیەنێتە کۆشکی کریملین و نیگەرانی خۆی دەردەبڕیت لەقڕکردنی کوردانە. شاعیر‌و نووسەری دیاری کورد « عەبدوڵا پەشێو» لەنامەیەکدا بۆ ڤلادیمێر پوتن-ی سەرۆکی رووسیا، لەبارەی رەزامەندی رووسیا لەسەر بەردەوامی لەشکرکێشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان، پێیدەڵێت «دەنگدانتان بۆ قڕکردنی کوردان هەتا هەتایێ لە زەینی نەتەوەییمان ناسڕێتەوە.» عەبدوڵا پەشێو، کە ساڵانێکە لە رووسیا ژیان بەسەر دەبات، لەپەیامێکدا کە بە دەستەواژەی «ئەوەی لەسەر خنکان بێ دەست بە پووشێکیشەوە دەگرێ.» دەستپێدەکات نوسیوویەتی:» ئەمڕۆ نامەیەکم بۆ سایتی فەرمیی سەرۆکی رووسیا نووسی و گەیشت. نامەکە (بەگوێرەی بەرسڤی ئۆتۆماتیکی) دوای ٢٤ سەعات، وەک نامەیەکی کراوە، بڵاودەکرێتەوە.» پەشێو، دەڵێت «وام پێ باشە، هەموو لایەک نامە بنووسن، بەتایبەتیش بۆ سەرکردایەتیی وڵاتانی کاریگەر، گلەیی لە هەندێکیان (بەتایبەتی رووسیا و ئەمەریکا) بکرێ، هەروا سوپاسی وڵاتانی وەک فەرەنسا و سکەندیناڤیاش بکرێ، هەرچەند هێشتا کردەوەمان نەبینیوە. دەقی نامەکەی عەبدوڵا پەشێو بۆ ڤلادیمێر پوتن: بەڕێز ڤڵادیمیر ڤڵادیمیرۆڤیچ: لە مۆسکۆ خوێندنم تەواو کردووە. نووسەر و وەرگێڕی پووشکینم بۆ سەر زمانی کوردی. وەک هەوادارێکی فەرهەنگی رووسی بە جەنابتان رادەگەیەنم، کە دەنگدانتان بۆ قڕکردنی کوردان هەتا هەتایێ لە زەینی نەتەوەییمان ناسڕێتەوە. دڵنیاتان دەکەم، کەگەلی کورد، لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتییانەی بە سەری هاتوون، ئایندە دەباتەوە، بەپێچەوانەی ئەردۆگان، کەڕێگەی سیاسی لەبەر دەمیا گەیشتۆتە بنبەست و ئێستا بە تاقی تەنیا، بێ پشتەوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بڕیارەکانی دەدا.. وێڕای ڕێزم بۆتان عەبدوڵڵا پەشێو عەبدوڵڵا پەشێو یەکێکە لەو شاعیرە نیشتیمان پەروەرانەی کە ئازاری میللەتەکەی نوسیوەتەوە، وەکو شعرە بەناوبانگەکەی سەربازی ون دا دەردەکەوێت. گۆڕی سەربازی ون کە وەفدێ دەچێتە شوێنێ بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون تاجە گوڵینەیەک دێنێ ئەگەر سبەی وەفدێک بێتە وڵاتی من لێم بپرسێ: کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟ دەڵێم: گەورەم! لە کەناری هەر جۆگەیێ لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ لەبەر دەرگای هەر ماڵێ هەر کڵێسەیێ هەر ئەشکەوتێ لەسەر گابەردی هەر شاخێ لەسەر درەختی هەر باخێ لەم وڵاتە: لەسەر هەر بستە زەمینێ لە ژێر هەر گەزە ئاسمانێ مەترسە کەمێک سەر داخەو تاجە گوڵینەکەت دانێ عەبدوڵا پەشێو لەگەڵ ئەوەی شاعیرێکە کەساڵانێکە پشتگیری شۆڕشی ئازادایخوازی کرد دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت ئەو چەکی خۆشناوێت، بەڵام لەبەر ئەوەی کۆتری ئاشتی لە شەقەی باڵ نادات، بۆیە دەبیت بە لولەی تفەنگ خەبەر بکرێتەوە. خوا دەزانێ باڵای تفەنگم خۆش ناوێ! بەڵام، ئاخ! کۆترەکەی ئاشتی کڕە وەک شێرە بەفرینەی بەیانی لەسەر لوتکەی تۆپی وەستا ڕەجەب دەنووکی خۆی خستۆتە ژێر باڵەکانی وەک بیستوومە ئەو کۆترە مانگرتووە لە ئاسمانی وڵاتی مندا بە شریخەی تفەنگ نەبێ قەت لە شەقەی باڵ نادا #پەشێو وەستا ڕەجەب: چەکسازێکی بەهرەداری کورد بوو، گەلێک تۆپی بۆ پاشای گەورەی رواند دروستکرد، کە هەندێکیان تا ئێستاش هەر ماون ٢٣-٠٥-١٩٧٣ #کوردستان عەبدوڵا پەشێو پێنج ساڵ پیش ئێستا کاتیک داعش گەمارۆی کۆبانی دابوو. پەخشانی مانیفێستی کۆبانی، نووسی. لەم پەخشانەدا سەرەڕای باسکردن لەقوربانیدان و خۆڕاگریی و گیانفیدایی شەڕڤانان، هەروەها رەخنە دەگرێت لەحوکمی چارەکە سەدە لەهەریمی کوردستان کە بارگاوی بووە بە گەندەڵی. مانیفێستی کۆبانێ برینی شنگال شەوو ڕۆژ دەتریوێنێ. دەشێ ڕۆژێک لەڕۆژان ژانەکەی لە زیڕە بکەوێ، بەڵام قەت ناشێ ساڕ‌ێژ بێ. وێنەی سەر شاشەکان مێردەزمەن، شەوان لێت وەژوور دەکەون، سواری سەر سنگت دەبن و چەمۆڵەت لێ دەنێن. ئێستاش، دوای شنگال، جەستەمان شەبەقی برینێکی نوێی تێ بووە، برینی کۆبانێ. شیروەشێن، هەمان شیروەشێنە، جەستە هەمان جەستەیە و خوێنەکەش هەر هەمانە، بەڵام ئێشەکەیان جودایە. ناتوانم باسی ئەو جیاوازییە بەزمانی سەربازی، زانستی یا لێکدانەوەی لۆژیکی بکەم، هەر ئەوەندە دەڵێم، شنگال خاڵێکی لەو جێیە دانا، کە ئەخلاقسزیی سیاسی گەیشتە لووتکە و کۆبانێش یەکەم ڕستەی بۆ مێژوویەکی تازە تۆمار کرد‌و بووە کاراترین کارگەی نەتەوەسازی. لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، چاخێک تێپەڕی و بەراییی چاخێکی نوێ پشکووت. هەموو رۆژێ دەمەوێ داستانێک بنووسم لەسەر کۆبانێ... سارد دەبمەوە. چما داستان لەسەر داستان دەنووسرێ؟ دەمەوێ، بۆ چەند پەیڤێک، پەنا ببەمە بەر ئەفسانە، چەند پەیڤێک، کە شایانی بەژنی کۆبانێ بن، بەڵام کۆبانێ خۆی بووە بەئەفسانە و پێویستی بە ئەفسانەنووس نییە! سەدان ساڵ شۆڕەسوارانی رۆژهەڵات ببوونە کۆنە مەرەکەبی سەر کاغەزو تەنیا بە خەیاڵی رۆژهەڵاتناساندا دەهاتن، کەچی ئەوەتا، نەوەی میدییەکان، هەسپی مێژوویەکی تازەیان زین کردووە و بەرەو ئاسۆیەکی هەزارڕەنگی لینگ دەدەن. ئەو سوارانەی من باسیان دەکەم لەڕەگەزێکی دیکەو لەتیرەیەکی دیکەن. پێشتر نەمانبینیون، نەمانناسیون. ئاخر، ئەوانەی پێشتر یا لەناو تۆز و غوماری سەرپەڕێنەکانی سەدەی حەفتەمدا ون بوون، یا شاعەباسێک ڕایپێچان سەرحەدەکانی بۆ بپارێزن، یا لووسکەیەکی جەنگیزخان بە مەیتەر لە ئاستانە دایمەزراندن، یا بوونە فشەحزبی خۆخۆری بێ پڕۆژە و ستراتیژ، حزبی سایکسبیکۆپەرست و لۆزاندۆست و بتەوان و موفاوەزاتچیی بودجە. ئەوانەی من باسیان دەکەم لە ڕەگەزێکی دیکە و تیرەیەکی دیکەن: کیژگەل و کوڕگەلی کۆبانێن، ئەوانەن، کە چاویان بریسکەی ئاتەشگەکانی بابوباپیرانی تێدایە، ئادگاریان پڕاوپڕە لە گزنگی گاتاکانی زەردەشت. ئەمانە کۆتای‌یان بە مێژووی هەڵاتهەڵات و ڕاکەڕاکە و نووزانەوە و شەڕەپەڕۆ و ئاڕئاڕ و قاچاخچیاتیی سنووران هێنا. ئەمانە لەڕەگەزێکی دیکە و تیرەیەکی دیکەن. ئەمانە سەرەتای قڕبوونی سەرکردەی بندیوار و سکرتێری بندیوار و وەزیری بندیوار و ڕاوێژکاری بندیوار و جەنەراڵی بندیوار و هەموو شتێکی بندیوارن. ئەوانە، ئەو جگەرگۆشانەی من، بە زگی قۆپاو و رەنگی پەڕیو و کلاشینکۆفی سەدەی ڕابردوو، بەرامبەر تانک و زرێپۆش، بەرامبەر تاعوونی رەش و قاسەی پڕی نەوتفرۆشان چەقیون و بەدنیادا جاڕ دەدەن، دەڵێن: نا، ئێمە لەقەڵای دمدم داناگەڕێین، بە فتوایەک پایتەختی سۆران جێناهێڵین و ناچینە خزمەت سوڵتان. هەزار گفتولفتی شیرینی شای ئێران تەفرەمان نادا و نامانباتە بەر سێدارەی چوارچرا. ئێمە هەزار پەیمانی جەزایر بە قرۆشێک ناکڕین. ئێمە لە ڕەگەزێکی دیکە و تیرەیەکی دیکەین. تەماشایان دەکەم، جارێک و دووجار و دە جار... لە پڕمەی گریان دەدەم. نازانم گریانەکەم هی خۆشییە، یا نیشانەی پێشبینییەکی تاڵ، یا هی هەردووکیانە؟ ئەوان بە زەردەخەنەیەک دڵم دەدەنەوە، حاڵیم دەکەن، کە ڕۆژی سایکسبیکۆپەرستان و پیرەجامبازانی موفاوەزاتچی تەواو. لەمەولا، کێ زات دەکا، ئەو سنوورە حەرامزادانە بە سنوور بزانێ؟ کێ زات دەکا بڵێ کوردستانی عێراق، کوردستانی ئێران، کوردستانی تورکیا، کوردستانی سووریا، کوردستانی جیبۆتی و جڕتاوە؟ کێ... ؟ مەگەر هەتیوچەکانی «کڵاوڕەش و کڵاوسوور»، مەگەر ئەوانەی، لە سەدەی بیستویەکەمدا، بە ئەقڵییەتی موختاری گوند دەوڵەت بەڕێوە دەبەن، ئەوانەی بە دووربین تەماشای ئەوپەڕی دنیا دەکەن، کەچی بە زەڕەبینیش بنپێی خۆیان نابینن! جەیلان، ئەو تەوارەی لە توخمی هەڵۆیانی زاگرۆس بوو، ئەوەی لەگەڵ گوللە ژوانی دانا، چما هەر جەستەی گوڵبەدەمی خۆی پێکا؟ نا، ڕابردوویەکی پڕ لە شەرمەزاری و سنووری حەرامزادەی سیمالکەشی پێکا. ئارین، ئەو پڵنگەکیژەی، لەباتی دەستی یار، ئاگربەندی لە کەمەری خۆی ئاڵاند، چما هەر بۆ ئەوە جەستەی پیرۆزی خۆی ئاگر دا ڕەوەئەسپێخۆرێک بۆ دۆزەخ ڕادا؟ نا، ئەو لەگەڵ خۆیدا خەندەقی براکوژان و شەڕەپەڕۆی بەرەبابان و تانکەری قاچاخچییانیشی ئاگر دا. ئەمانە، کوڕینە، لە ڕەگەزێکی دیکە و لە تیرەیەکی دیکەن! عەبدوڵڵا پەشێو هێلسنکی ١٢/١٠/٢٠١٤