بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی هەسەدە سەبارەت بە درۆنەکانی شەڕڤانانی هەسەدە میدیاکانی دەوڵەتی تورکیاى داگیرکارى بە درۆ خستەوەو ڕایگەیاند، هەموو ئەو درۆنانەی کە بەکاریدەهێنین بەرهەمی ئەزموونی تایبەتی خەڵکی رۆژئاوایە. فەرهاد شامی، بەرێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە بارەی ئەو هەواڵانەی میدیاکانی دەوڵەتی تورک بڵاوی دەکەنەوە کە گوایە ئێران هەزار و ٥٠٠ درۆنی بە قەسەدە بەخشیوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرهاد شامییدا هاتووە، میدیا تورکییەکان کە پشتیوانی لە سیاسەتی قڕکردنی گەلانی ناوچەکە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەکات، درۆ بڵاو دەکاتەوە هەواڵێکی بێبنەمایان بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە لە نێوان هێزەکانی ئێمە و ئێران پەیمانێک هەیە و هەزار و ٥٠٠ درۆنمان وەرگرتووە. ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە درۆینانەی میدیاکانی تورکیا ئەوەیە کە زیان بە هێز و گەلەکەمان و دژایەتی دۆزی گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕای گشتیی و نێودەوڵەتیی درووستبکات. وتەبێژەکەى هەسەدە وتیشى: شەڕڤانانمان کە سوودیان لە پسپۆڕیی شەڕیان دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش وەرگرتووە، لە هەمان کاتدا دەرفەتە سەربازییەکانیان پێشخستووە و درۆنیان درووستکردووە، ئەو درۆنانە بەرهەمی ئەزموونی هاوڵاتییانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.
وەزارەتى دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەمزووانە نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن، بۆ ئەم مەبەستەش، لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزا ڕێککەوتنێکی ستراتیژیان واژۆ کردوە بۆ پەرەپێدانی گشتگیری ئابووری. بەپێى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی، کە ئەمڕۆ چوارشەممە لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویانکردوەتەوە، ئەم ڕێککەووتنەیان لەگەڵ کۆمپانیاى فیزا، بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پارەدان لەڕێگای کاش و ئاسانکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری و سوودە بانکییەکان و بنیاتنانی ئابووریەکی دیجیتاڵی گشتگیر و بەهێز دەردەخات. لەبەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، پڕۆژەی هەژماری من ڕێکەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزای جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ دەکات. وەزارەتى دارایی دەڵێت ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجی پەرەپێدانی شێوازەکانی پارەدانی دیجیتاڵی و بەرەو پێشبردنی گشتگیری ئابووری لە رێگەی ئەنجامدانی چەندین کەمپەینی پەروەردەیی و هۆشیاری لە بارەی پارەدانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزاریەکانی بانکی لە هەرێمی کوردستان. بەپێى رونکردنەوەکانى وەزارەتى دارایی: ئەمەش هاوکاری فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکات لەوەی کە بتوانن زیاتر پشتببەستن بە پارەدانی دیجیتاڵی لە کاروباری ڕۆژانەیاندا، ئەمەش بەوپێیەی کە بەمزووانە نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن. هەروەها ئەوەش دەڵێن: هەر لە چوار چێوەی ئەم ڕێککەوتنەشدا، کۆمپانیای ڤیزا بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین سیمینار و وۆرکشۆپ بۆ سوودمەندانی پڕۆژەکە ڕێکدەخات سەبارەت بە سوودەکانی گشتگیری ئابووری و شیکردنەوەی باشترین ڕێگاکانی بەکارهێنان و سوودوەرگرتن لە پارەدانی دیجیتاڵی و سوود و خزمەتگوزاریەکانی بانکی. پڕۆژەی هەژماری من، پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران.
ئاژانسی نیشتیمانیی تاوانەکانی بەریتانیا، رایدەگەیەنێت لە شارى سلێمانى لە هەرێمی کوردستان، سێ کەس دەستگیرکراون، بەتۆمەتى ئەوەى لە تۆڕێکی جیهانی قاچاخچێتیدا بوون کۆچبەریان دەگواستەوە بۆ بەریتانیاو ئەوروپا. تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، ئاژانسە بەریتانیەکە، ئەو سێ کەسە، بە هاوبەشیی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی لەنێوان 8 بۆ 12ـی ئەم مانگە دەستگیرکراون و لە ئێستادا بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە دەستبەسەرکراون و لێپێچینەوەیان لێدەکرێت. بەپێى راگەیەندراوەکە، "ئەو گرووپەی دەستگیرکراون پەیوەندییان بە تۆڕەکەی ئامانج حەسەن زادەوە هەیە، قاچاخچییەکە هەڵگرى رەگەزنامەى بەریتانیایە، ساڵى رابردوو دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەى رۆڵی لە گواستنەوەى کۆچبەراندا هەبوە بە بەلەمی بچووک لە رێگەی کەنداوی ئینگلیزەوە، دواتر بە 17 ساڵ زیندانیکردن سزا درا. ئەمە یەکەم ئۆپەراسیۆنی لەم جۆرەیە، ئەفسەرانی NCA راستەوخۆ لەکوردستان بن و بۆ هاوکاریکردنی هێزە ئەمنیەکان لە دەستگیرکردنى ئەو گروپەدا. ئاژانسە بەریتانییاکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، یەکێک لەو کەسانەی دەستگیر کراوە خەڵکی پارێزگای سلێمانییە، تەمەنی 38 ساڵە و بەوە تۆمەتبارە کە لەگەڵ تۆڕێک هاوئاهەنگیی کردووە کە خەڵکیان بە بەلەم لە یۆنانەوە گەیاندووەتە ئیتاڵیا. یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکان هەر خەڵکی سلێمانییە، تەمەنی 40 ساڵە و پارەی لەو کۆچبەرانە وەرگرتووە کە ئامانج حەسەن بۆ وڵاتانی ئەورووپا بردوونی. ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپراسیۆنەکە لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئەمدواییەی بەریتانیا لەگەڵ عێراق بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی ئاسایشی سنورەکان واژۆیان کردووە، ئەنجامدراوە. کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی 2024، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد و رێککەوتنی هاوبەشییان واژۆ کرد. بەگوێرەی رێککەوتنەکە بەریتانیا بەبڕی 800 هەزار پاوەن هاوکاریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی، کۆچی نایاسایی، تاوانە رێکخراوەکان و بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان.
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە 403 هەزار کەس کە لە شارەکانی مەنبەج و کۆبانی نیشتەجێن، بەدەست کم ئاوییەوە دەنأڵێنن، زۆربەی گوندەکانی لادێی ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕووبەڕووی کەمی ئاوی خواردنەوە دەبنەوە. بەپێى ئەو راپۆرتەى نووسینگەی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاویکردوەتەوە، دۆخی ئەمنی لە بەشێک لە سوریا بە ناجێگیری ماوەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، شەڕو پێکدادانەکان لە پارێزگای ئیدلب بەردەوامە، ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین زیانیان بەرکەوتووە، کە ماوەی ٣٥ ڕۆژە لە خزمەتگوزاری ئاوو کارەبا بێبەشکراون. هەر لەراپۆرتەدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە، زیاتر لە 403 هەزار کەس کە لە شارەکانی مەنبەج و کۆبانی نیشتەجێن، هێشتا ئاویان دەست نەکەوتووە. لە پارێزگای دێرەزۆر، زۆربەی گوندەکانی لادێی ڕۆژهەڵاتی ڕووبەڕووی کەمی ئاوی خواردنەوە دەبنەوە بەهۆی کەمی ژمارەی وێستگەکانی ئاوی خورادنەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەم تەحەددایانە، فەرمانگە و هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامن لە پشتگیریکردنی وەڵامدانەوەی مرۆیی بەپێی ئەوەی بارودۆخی ئەمنی و لۆجستی ڕێگەی پێدەدات. ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەى بەوەکردوە نێردەی تایبەت لە سوریا، لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ڕیاز سەبارەت بە سوریا، دیدارێکی بنیاتنەری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حکومەتی چاودێر لە سوریا، ئەسعەد شیبانی ئەنجامداوە. ستیفان دوجاریک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە تیشکی خستۆتە سەر پێشخستنی گواستنەوەی سیاسی هەمەلایەنە بە سەرکردایەتی سوریا و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی سوریا دەبێتەوە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد. دوجاریک ئاماژەی بەوەشکرد، نێردەی تایبەت پێشوازی لەو پاڵپشتییە بەهێزە کرد کە بۆ گەلی سوریا دەربڕدراوە و پابەندبوون بە هاوکاریکردنی دەسەڵاتە کاتییەکان لەم قۆناغە گرنگەدا. نێردەی تایبەت ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتکردەوە بۆ یارمەتیدانی سوریا و گەلەکەی بۆ قۆستنەوەی دەرفەتە مێژووییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان. وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە نەجات ڕۆچدی جێگری نێردەی تایبەت هێشتا لە دیمەشقە و لەوێ بەردەوامە لە ڕاوێژکارییەکانی لەگەڵ لایەنە جیاجیاکان.
بهپێى ئامارێك كه تایبهتە بهتوشبوانى شێرپهنجه لهپارێزگاى سلێمانى، ئافرهتان زۆرترین توشبون كه دوچارى نهخۆشى شێرپهنجهى (سنگ) بونو دواى ئهویش كۆئهندامى ههناسه زۆرترین ڕێژه پێكدههێنێت. ئامارەکە لەلایەن نەخۆشخانەى هیوا ئەمرۆ سێ شەممە بڵاوکراوەتەوە، تایبهتە بهڕێژهى توشبوانى نهخۆشى شێرپهنجه لهپارێزگاى سلێمانى 9 جۆرى شێرپهنجهى لهسلێمانى ئاشكراكردوه كه زۆرترین خهڵك توشى بون. هەر لەئامارەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو سێ ههزارو 310 كهس توشى شێرپهنجه بون، لهئامارهكهدا دهڵێت:"210 توشبوو لهو ژمارهیه منداڵن". بهگوێرهى ئامارهكهو دابهشكاریى توشبون بهجۆرهكانى شێرپهنجه بهمشێوهیهیه: توشبوانى شێرپهنجهى سنگ (647) هاوڵاتى توشبوانى شێرپهنجهى كۆئهندامى ههناسه (233) هاوڵاتى توشبوانى شێرپهنجهى پرۆستات (174) هاوڵاتى توشبوانى شێرپهنجهى قۆڵۆن (166) هاوڵاتى توشبوانى شێرپهنجهى غوده (158) هاوڵاتى توشبوانى شێرپهنجهى مێشك (دهماغ) (138) هاوڵاتى توشبوانى شێرپهنجهى میزڵدان (120) هاوڵاتى توشبوانى شێرپهنجهى مۆخ (104) هاوڵاتى توشبوانى شێرپهنجهى گهده (102) هاوڵاتى جۆرهكانى دیكهى توشبونى شێرپهنجهش بهههزارو 468 كهس ئهژماركراوه. ئهوهش ڕونكراوهتهوه، بهگوێرهى ڕاپۆرتی ساڵانەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2024، کۆی ژمارەی توشبوانی شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بریتی بوە لەسێ ههزارو 310 توشبوی نوێ کە 210یان منداڵن.
هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ئامارەکانى شەڕو پێکدادانەکان لەسنورى باکووری بەنداوی تشرین و پردی قەرە قۆزاقى بڵاوکردەوە، 28 بەکرێگیراوى دەوڵەتى داگیرکار کوژراون، هەروەها 36 کەسی دیکەشیان بریندار بوون، 10 کەسیان برینەکانیان سەختە. بەپێى راگەیەندراوەکەى هەسەدە دوینێ، دووشەمە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرو چەتەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا درێژە پێداوە، لەو هێرشانەدا هەموو جۆرە چەک، فڕۆکەی شەڕ، درۆن، تانک، کاتیشا و چەکی قورس بەکاردەهێندرێن، سەرباری هەموو ئەوانە، هێرشەکان بەرامبەر بەرخودانی شەڕڤانانمان تێکدەشکێن. لەبەشێکى راگەیەندراوەکەى هێزەکانى هەسەدا هاتووە: چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئۆتۆمبێلی بی ئێم بی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هێرشیان کردە سەر مەزرای ئەبو سەعید لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج. لەوێ شەڕێکی دژوار لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەکان روویداوە. لەو چوارچێوەدا یەکینەکانی شەهید هارون گردبوونەوەی چەتەکانیان کردە ئامانج و ژمارەیەک چەتە کوژران و برینداربوون. بەهۆیەوە چەتەکان ناچاربوون بکشێنەوە. دواتر چەتەکان جارێکی دیکە هێرشی نوێیان ئەنجامدا. بەپێى راگەیەندراوەکە، شەڕڤانان وەڵامێکی بەهێزیان بە چەتەکان داوەتەوە، شەڕەکە تا کاتژمێرەکانی دەمەوئێوارە بەردەوام بووە، لە ئەنجامدا ٥ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێکشکێندران و لە ١٨ کۆبوونەوەی چەتەکان درا. هەسەدە ئەوەش روندەکەنەوە، هێزەکانیان بە چالاکییەکە کاریگەرەکانیان لە گردبوونەوە و خاڵەکانی چەتەکانیاندا. هەر جارێک کە گورزی قورس بەر لە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەکەوێت، بە فڕۆکەی شەڕ و درۆن هێرشی دژواریان ئەنجام دەدا. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ شەڕڤانمان برینداربوون. هەروەها دەڵێن: لە پێکدادانەکاندا هێندەی روونبووەتەوە ٢٣ چەتە کوژران و ٢٤ چەتەش برینداربوون، برینی ١٠ لەو بریندارانە سەختە. راگەیەندراوەکەى هەسەدە ئاماری گشتی شەڕەکانی دوێنێى خستەروو: ٢٨ چەتە کوژران، ٣٦ چەتە برینداربوون، کە برینی ٢٠ چەتەیان سەختە. هەروەها ٥ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەناوبران. هێزەکانمان گورزیان لە ٢٤ خاڵی چەتەکان وەشاند و درۆنێکی خۆتەقێنی چەتەکان خرایەخوارەوە. ٤ شەڕڤانمان برینداربوون و پەیوەندیمان لەگەڵ ٣ شەڕڤانمان پچڕاوە.
بۆمبێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بۆ بە ئامانجگرتنی کوردان بەکارهێندراوە بە نەتەقەیوی لە سنووری باڵەکایەتی دۆزرایەوە و لە ئێستاشدا ئاسایش دەوروبەری بۆمبەکەی گرتووە و نازاندرێت چی لە بۆمبەکە دەکەن. بە دیارییکراوی لە ٦ـی ئەم مانگە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فرۆکەی جەنگیی بۆردوومانی سنووری باڵەکایەتی کرد، یەکێک لەو بۆمبانەی کە بۆردوومانی هاوڵاتییانی مەدەنی پێدەکات بە نەتەقیوی دۆزرایەوە. بۆمبەکە لە نزیک گوندی گەزنە لە سنووری باڵەکایەتی کەتووتەخوارەوە و هاوڵاتییانی سنوورەکە هەستیان بە بۆردوومانەکە کردووە و دوێنێش جوتیارێکی گوندەکە بۆمبەکەی دۆزیوەتەوە. هەروەها بۆمبەكە لە جۆری JDAMـی تورکییە و ڕێنماییکراوی مانگی دەستکردە و بە زمانی تورکی لەسەری نووسراوە. بۆمبەکە کێشەکەی نزیکی ٢٥٠ کیلۆگرامە و ئاستی تەقەمەنییەکەی بەرزە و وێرانەکەرە و بەسە بۆ ئەوەی خانوویەک بە تەواوی ئەندامەکانی ناوییەوە لەناوببات. لە ئێستاشدا ئاسایش گەمارۆی شوێنی کەوتنی بۆمبەکەی داوە و دیار نییە چی لە بۆمبەکە دەکەن. ئەم بۆمبە و دەیان پارچەی دۆزراوی دیکەی بۆمبەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نیشانی دەدەن کە دەوڵەتی تورک دەست ناپارێزێت لە لەناوبردنی کوردان و ئامادەیە خێزانێک بە تەواوی لەناوببات لە هەر شوێنێکی باشووری کوردستان بێت. وێرای هەزاران بەڵگە لەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و لەشکرکێشییە ئاشکراکانی بەڵام حکومەتەکانی عێڕاق و کاربەڕێکەری هەرێم هیچ جۆرە هەڵوێستێکیان نییە و لە دژی پێشێلکردنی سەروەریی خاک و بە ئامانج گرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی ناوەستنەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکیدا، وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە دەڵێت: بەغدا مووچەی تەواوی فەرمانبەرانى هەرێمى لە ساڵی رابردوو نەناردووە، هەروەها پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵەوە. لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لە راگەیەندراوێکدا کە بە زمانی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەناونیشانی (ئایا ئێمە هاوڵاتیی عێراقیین) وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. لەبەشێکى ئەو راگەیەندراوەدا هاتووە وەزارەتى دارایی فیدراڵ 10 تریلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 844 هەزار دینارى خستووەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی و ئابوورى. 726 ملیار و 995 ملیۆن و 775 هەزار 414 دینار بڕدراوە وەک لێبڕینى خانەنشینی و باجى دەرامەت. وەزارەتى دارایی دەڵێت وەزارەتى درایی فیدراڵ، هیچ کاتێک مووچەی مانگانەی فەرمانبەران بە یەکەوە و لەکاتی خۆی نەناردووە، مانگ هەبووە بە هەشت جار مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم نێردراوە. لەبەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى داراییدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو زانیاریانەى وەزارەتى دارایی فیدراڵ لەسەر داهاتی ناوخۆ و نانەوتی خستویانەتە ڕوو هەمووى رەتدەکەنەوە، دەڵێن: بەپێی رێککەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق 50%ی داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغداد کراوە بە چەند گوژمەیەک کە بڕەکەی زیاتر لە 399 ملیار دینارە. هەروەها لەرونکردنەوەکەدا هاتووە: بەشەکەی دیکەی داهاتى ناوخۆ بۆ خەرجی بەکاربردنی دامەزراوەکانی حکومەت و خەرجی وەبەرهێنان و پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە خەرجکراوە. وەزارەتی دارایی هەرێم لە رونکردنەوەکەیدا نوسیویەتی: وەزارەتی دارایی فیدراڵی دادپەروەر نەبووە و پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە، تایبەت بە مووچەی فەرمانى هەرێمى کوردستان. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی رونکردنەوەکەیدا نوسیویەتی، هیچ کاتێک مووچەی فەرمانبەران بەشێوەی مانگانە و لەکاتی خۆیدا نەنێردراوە، مانگ هەبووە بە هەشت جار مووچە نێردراوە، لەگەڵئەوەی مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و فەرمانگە بۆ ماوەی پێنج مانگ راگیراوە، ئەوەش پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسا کارپێکراوەکان و مافە دەستورییەکانە.
بەپێى راپۆرتێکى ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەنیازە لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، محەمەد شیاع سودانی، لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا لە داونینگ ستریت، تاوتوێی ڕێککەوتنی گەڕانەوەی کۆچبەران بکات. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ستارمەر کەمکردنەوەی کۆچبەرانی بۆ بەریتانیا کردۆتە ئەولەویەت و ئامانجی ئەوەیە کە پرۆسێسکردنی هەزاران کۆچبەری عێراقی کە ساڵانە بە ڕێگای "نایاسایی" دەگەنە ئەو وڵاتە. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەشڵێت: "رێککەوتنەکە یارمەتیدەردەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی بازرگانیی قاچاخچیییەکان و پەیامێکی روون دەبێت بەوەی ئەگەر بە شێوەیەکی نایاسایی بێیتە ئێرە، ناتوانیت چاوەڕێی مانەوە بکەیت." ئەو هێماى بۆ ئەوەشکردوە زۆر خۆشحاڵە کە دەستیان بە دانوستانەکان کردووە بۆ ڕێککەوتنێکی گەڕانەوەی ئەوانە لە نێوان وڵاتەکانماندا. نزیکەی ١٦ هەزارو ٤٩٩ عێراقی لە نێوان مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ تا ئەیلوولی ٢٠٢٤ گەیشتوونەتە بەریتانیا، بە بەلەمی بچووک کەناڵی ئینگلیزییان بەزاندووە، کە ١٢%ی سەرجەم کۆچبەران لەو ماوەیەدا پێکهێناوە. کۆچی نایاسایی و یاسایی بابەتێکی سەرەکی بوو لە هەڵبژاردنی گشتیی مانگی تەممووزی بەریتانیا، کە پارتی کاری سەرۆکوەزیرانی هێنایە سەر دەسەڵات. لە هەمان هەڵبژاردندا پارتی ریفۆرمی راستڕەوی تووندڕۆی دژە کۆچبەری نایجڵ فاراج سەرکەوتنی بەرچاوی تۆمارکرد. دانوستانەکانی ڕۆژی سێشەممە لەسەر ئەو ڕێککەوتنانە بنیات دەنرێت کە ئیڤێت کوپەر وەزیری دەرەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە مانگی نۆڤەمبەردا واژۆیان کردووە، کە بریتی بوون لە بەڵێنی پشتیوانی دارایی بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. هەروەها سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و عێراق "رێککەوتنی هاوبەشی" واژۆ دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان و هەلی کار بۆ کۆمپانیاکانی بەریتانیا لە کەرتی ئاو، وزە، پەیوەندییەکان و بەرگری عێراق، بەپێی ئۆفیسی میدیایی سودانی. ئەم ڕێککەوتنە بە بەهای 12.3 ملیار پاوەند (15 ملیار دۆلار)، بەشێکە لە پاکێجێکی هەناردەکردنی بەریتانیا و دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە وردەکاری زیاتر ئاشکرا دەکرێت.
پات ڕایدەر ووتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) رایدەگەیەنێت ئەوان هیواخوازن شەر لەنێوان هێزەکانى هەسەدەو تورکیا لە باکورى سوریا(بەنداوى تشرین) کۆتایی پێبهێنرێت. لەکۆنگرەیەکى رۆنامەوانیدا، لەوەڵامى پرسیارى رۆژنامەنوسان سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەى داعش، پات ڕایدەر ووتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) وتى: ئێمە دەمانەوێت گرژى و ئاڵۆزیەکان بەرەو کەمبوونەوە بچن، چونکە نامانەوێت سەرهەڵدانەوەی داعش یان ئەو هەلومەرجە ببینین کە ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا. وتەبێژەکەى پنتاگۆن وتیشى : شەڕێکى سەخت لە باکورى سوریا (بەنداوى تشرین) هەیە لەنێوان هێزەکانی سوریاى دیموکرات و تورکیا یان ئەوهێزانەی سەر بە تورکیان، ئەمانەوێت کۆتایی پێبێت و ئاگربەست رابگەیەنرێت. وتەبێژی پنتاگۆن ئەوەشى خستەروو ئەرکی ئەوان وەک هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا شکستپێهێنانی داعشە، وتى: من ئاگاداری ئەوەنیم هیچ گۆڕانکارییەک لەو ئەرکە رویدابێت. بەنداوی تشرین دەکەوێتە ناوچەی مەنبەج لە پارێزگای حەلەب لە سوریا لەسەر ڕووباری فورات ئامانجی بەرهەمهێنانی کارەبایە. ١١٥ کم لە حەلەبەوە دوورە و ٨٠ کم لە سنووری تورکیاوە دوورە. تێچووی پڕۆژەکە ٢٢ ملیار دۆلار بووە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى عێراق، عەتوان عەتوانی، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە ئەولەویەتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بریتین لە دەستەبەرکردنی مووچە و خەرجییەکانی حوکمڕانی و هەموو ئەو شتانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە. ئەمرۆ دووشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەیەکی فراوانى لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ ستافی باڵای وەزارەتى دارایی بەڕێوەچووە. مەبەستى کۆبونەوەکە، بۆ پێداچوونەوەو گفتوگۆکردن بووە لەسەر ژمارەیەک دۆسیەو بابەتی دارایی، پێداچوونەوە بە قەرزی گشتی لە وەزارەتی دارایی، فایلەکانی قەبارەی خەرجکردن و نەختینەی بەردەست، ڕێژەی کورتهێنانی بودجە کراوە. بەپێى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی دارایی وڵات و ڕێگاکانی تێپەڕاندنی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی سیاسەتی دارایی وڵات بووەتەوە، دوایین ئامادەکارییەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025، هەروەها میکانیزم و پلانەکانی دڵنیابوون لە دابینکردنی دارایی مووچە و خەرجییەکانی حوکمڕانی لەماوەی ئەمساڵدا تاوتوێ کراوە. عەتوانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی سەرەکی بودجەی سێ ساڵە چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان بووە، بەڵام مەرجی هەبوونی نەختینەی دارایی پێش گرێبەستکردن ئێمەی بردەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم. هەروەها وتیشى: ئێمە ڕێگای یەکگرتنی ئەرێنیمان لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن گرتەبەر بە ئامانجی ئەوەی بتوانێت بڕگەکانی بەرنامەی حکومەتەکەی جێبەجێ بکات، ئەولەویەتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بریتین لە دەستەبەرکردنی مووچە، خەرجییەکانی حوکمڕانی، و هەموو ئەو شتانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە وەزارەتی دارایی پلان و بەرنامەی دروستی هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی دارایی بە شێوەیەک کە گەشەسەندن بەدەستبهێنێت.
جێگری سەرۆکی هەدەپە و پەرلەمانتارو ئەندامی شاندی ئیمرالی، سڕی سوڕەیان ئۆندەر، جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، هەڵوێستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە ئاشتی ڕوونەو ئەو داوای ئاشتی و پێکەوەژیان دەکات. جێگری سەرۆکی هەدەپە، لەوەڵامى رۆژنامەنوساندا رایدەگەیاند "ئەوەی ئێمە جیاواز لە جەماوەر دەیزانین ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانمانە، کاتێک پرۆسەکە گەیشتە قۆناغێکی دیاریکراو هەموو شتێک بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین". لەوەڵامى پرسیارێک سەبارەت بە هەڵوێستى ئۆجەلان، سیری سوریە ئۆندەر جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی ئۆجەلان ڕوونە، ئەو وتى: عەبدوڵا ئۆجەلان داوای ئاشتی و پێکەوەژیان دەکات، هەڵوێستی سیاسی نیشان دەدات نەک بانگەوازی شەڕ و توندوتیژی. سەبارەت بەناوەرۆکى کۆبوونەوەو سەردانەکانى شاندى دەم پارتى بۆلاى پارت و لایەنەکانى پەرلەمانى تورکیا، جێگری سەرۆکی هەدەپە، وتى: من ناڵێم ئەمە شتێکی ئاساییە، بەڵام ئەم نەبوونی شەفافیەت سەبارەت بە ڕاستگۆیی پرۆسەکە نییە، بەڵکو سەبارەت بە دۆخەکە بە واتایەکی تر ئێمە تەنیا نین وڵاتان و ئەکتەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدوای ئەوەدان بزانن چی ڕوودەدات لە ڕێگەی ئامرازو شێوازی جۆراوجۆرەوە. ئۆندەر سەرنجی بۆ پێشنیازو هەڵسەنگاندنەکانی ئۆجەلان ڕاکێشا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە، وتی: ئێستا ڕوون نییە ئەمریکا، ئیسرائیل، ئێران، تورکیا یان ئەکتەرەکانی دیکەی ناوچەی سوریا چی دەکەن ئێستا باسی لێوە دەکرێت ئەوەیە کە حکومەت چی دەکات.
فه ڕماندەى گشتی هێزەکانى سوریای دیموکرات، رایدەگەیەنێت قۆناغی ئێستا پێویستی به هه وڵێکی هاوبەشه له نێوان هه موو لایەنه کوردییەکان بۆ به دیهێنانی سەقامگیری. بەپێى راگەیەندراوێکى هەسەدە، پاشنیوەرۆى ئەمرۆ دووشەمە، مەزڵوم عەبدى فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دیدارێکدا پێشوازی لە نوێنەری مەسعوود بارزانی، دکتۆر حامید دەربەندی کرد کە دوایین پێشهاتەکانی گۆرەپانی کوردی و هەرێمی تاوتوێ کردوە. بەپێى راگەیەندراوەکە، مەزڵوم عەبدى لەکۆبونەوەکە، رایگەیاندوە قۆناغی ئێستا پێویستی به هه وڵێکی هاوبەشه له نێوان هه موو لایەنه کوردییەکان بۆ به دیهێنانی سەقامگیری و و دەسته بەکردنی پاراستنی بەرژەوه ندییەکانی کورد. لە میانی دیدارەکەدا دکتۆر دەربەندی پەیامی پشتیوانی بارزانی گەیاندوە بەهەسەدە، جەختی لە گرنگی یەکخستنی ڕیزەکانی کوردو بەرزکردنەوەی هاریکاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستای سوریا کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەفەرمى بانگهێشتی نورى مالیکى، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەکات بۆ ئەوەى سەردانى هەرێمى کوردستان بکات، مالیکیش رەزامەندی نیشانداوە ئەو سەردانە ئەنجامبدات. ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەغدا سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، کۆبونەوە. بەپێى راگەیەندراوێکى نوسینگەى راگەیاندنى نورى مالیکى، لە بەشێکى کۆبونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی کردوە، بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، نورى مالیکیش پێشوازی لەو بانگهێشتە کردوە، هەروەها "هیوای ئەوەى خواست ئەم سەردانە یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا. بەپێی راگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی لێكگهیشتن، بەهێزکردنی دیالۆگی سیاسی لەنێوان هێز و لایەنە عێراقییهكاندا و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان و ئاڵنگارییهكانى بهردهم وڵات. لە تهوهرێكى دیكهى كۆبوونهوهكهدا باسیان لە پێشهاتهكانى ناوچهكه، بهتایبهتى دۆخى سووریا كرد؛ تیشكیان خسته سهر ئهگهر و لێكهوتهكانى دۆخى رۆژههڵاتى نێوهڕاست لهسهر عێراق و ناوچهكه و، لهوبارهیهوه داكۆكییان لەسەر گرنگیی کاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامى و سهقامگیریى وڵات كردهوه. نێچیرڤان بارزانى، لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداو کۆبوونەوەکانى لەگەڵ سەرۆکایەتیەکان و کەسایەتیە سیاسیەکان، باسى لەچەند دۆسیەیەکى جیاواز کردوە، پرسی بودجە و مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی پەیوەست بە ناوچەکانی ماددەی 140 و کێشەی تازەخولقێندراوی بازرگانی لەنێوان هەولێر و بەغدا، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان بووە.
ناوەندى راگەیاندنى هەسەدە، ڕایگەیاند لە شەڕی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاى داگیرکەر ٢٣ چەتە کوژراون و ٧ی دیکەش بریندربوو، هەروەها چەندین ئۆتۆمبیلی زریپۆش و سەربازی چەتەکان تێکشکێندراون. ناوەندی ڕاگەیاندنى هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک کۆتا زانیاری سەربازی و دەرنجامی بەرخۆدانی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر گوندەکانی منبج و کۆبانێ ئاشکرا کرد. لە ڕاگەیاندراوكەدا، ئەوە خراوەتەڕوو، دوێنێ لە گردی سیریاتەل و گوندەكان دەوروبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج، شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕوویداوە. ئاماژە بەوەشكراوە، لەو شەڕەدا ٢٣ چەتە كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون برینەكانی هەندێكیان سەخت بووە، هەروەها پێنج ئۆتۆمبێل و سێ زریپۆشی چەتەكان لە ناوبراون. لەراگەیەندراوەکەى هەسەدا هاتووە: یەكینەكانی شەهید هارون بەچەكی قورس بنكەیەكی چەتەكانیان كردە ئامانج، لە ئەنجامدا چەند چەتەیەك كوژران و بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی درووستی كوژراو و بریندارەكان لە بەردەست نییە. هەروەها راگەیەندراوەکە ئاشکرایکردوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆردوومانی گوندەكانی"كەرەك"و "ئومراك"ی سەر بە شاری كۆبانێی كردوە. هاوكات لە ڕێگەی فڕۆكە سەربازییەكانیانەوە هێرشی توندیان كردە سەر گوندەكانی مەغرەبتین و سەبت لە باشووری كۆبانی، جگە لەبۆردوومان كردنی كارگەی چیمەنتۆ لە دەوروبەری سرین." جەخت لەوەشکراوەتەوە دەوڵەتی داگیركەری تورك هەركاتێك هێرشی چەتەكانی شكست بهێنێت، پەنا بۆ بۆردوومانكردنی ناوچەكانی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە دەبات.
