- پێم وایە دوای دانیشتنی پەرلەمانی هەرێم یەکێتی و پارتی بەیەکەوە کۆدەبنەوە. - بۆ بچین لەگەڵ پارتی دانیشین و زانیاریەکان لە دەستی دوو سێ وەرگرین.   سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، پێم وایە دوای دانیشتنی پەرلەمانی هەرێم یەکێتی و پارتی بەیەکەوە کۆدەبنەوە. وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەم کۆبوونەوانەی یەکێتی دوو ئامانجیان هەیە، یەکەم گرنگە بۆ یەکێتی پێش ئەوەی بچێتە لای پارتی زانیاری دەستی یەکیان لە خۆیانەوە هەبێت و هەڵوێستیان بزانێت، بۆ بچین لەگەڵ پارتی دانیشین و زانیاریەکان لە دەستی دوو سێ وەرگرین. وتیشی دوای کۆبوونەوەی پەرلەمان پێم وایە کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتیش ئەنجام دەدرێت. رونیشیكردەوە یەکێتی دەرگای بۆ سیناریۆ جیاجیاکان کراوەیە بەشێوەیەک حکومەتی هەرێمی کارامان هەبێت وا باشترە تەنانەت داوای لێبوردن لە خەڵکیش بکات و بڵێ لە ڕابردوودا هەڵە کراوە لە پرسی مووچە و ئەمن و تێوەگلانی هەرێم لە شەڕی ئەملاو لا. پێشی وایە یەکێتی وتوویەکی ڕاستکردنەوەی ڕێرەوی حوکمڕانی و تاکرەوی و ئەو بێ متمانەییەی کە لە ئامانجی ئەو تاکڕەویە دروست بووە ئەوە چارەسەر بکرێت، ئەگەر لایەنێك پێی وایە حکومەتەکەی بێ غەل و غەش و کەم و کوڕی بووە مانای وایە گفتوگۆکان دوور دەخاتەوە لە یەکتری. دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی 20ی مانگی ڕابردوو بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە یەکێتی و پارتی سەردانیان بۆلای لایەنە سیاسیەکان دەستپێکردووە. دوێنێ 27ی مانگی 11 وەفدی یەکێتی لە هەولێر بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتوو کۆبۆوە، هاوکات پارتیش لە سلێمانی لەگەڵ نەوەی نوێ و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبۆوە، ئێوارەی ئەمڕۆش وەفدی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی گۆڕانیان کرد لە شاری سلێمانی. کۆبوونەوەی هەردوولایەنی براوەی یەکەم و دووەم لە هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان لە کاتێکدایە تا ئێستا یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەیان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن و پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەنجامنەداوە.              سلێمان عەبدوڵا، چاودێری سیاسی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" ئەم هەڵبژاردنە تاکە هەڵبژاردنە کە هیچ لایەنێکی سیاسی نایەوێت ئەنجامەکان ساغ بکاتەوە، لە هەموو حزبەکانی ناو دەسەڵات تا لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان سەرجەمیان، لە بەرژەوەندیاندایە کە ئەنجامی هەڵبژاردن ورد نەکرێنەوە، واتە دۆخی حازر لە بەرژەوەندی هەموو لایەنە سیاسیەکاندایە، بە تایبەت کە لەبەردەم هەڵبژاردنی عێراقداین."   وتیشی،" بە نسبەت پارتیەوە پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و دامەزراوەی قەزائی لایە، ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردن ورد بکاتەوە چی تر بە دەستدەهێنێت، بۆ یەکەمجارە پارتی دوو دامەزراوەی باڵای لەلایە بێ چاودێری پەرلەمان، بۆ یەکێتیش جێگری سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتەکانی سنوری یەکێتی بە کاملی لە دەستی خۆیدایە، بۆیە پێم وایە هەرلایەنێک ئەنجامی هەڵبژاردن ورد بکاتەوە باشتر لەمە دەست ناخات، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش دەزانن بەو ژمارەی کورسیانە ناتوانن پۆستە باڵاکان تاک لایەنە بەدەستبهێنن، بۆیە بە گشتی سەرجەم لایەنەکان ئەم دۆخە لە بەرژەوەندیانە و خواستیانە بەو شێوەیە درێژەی پێبدەن."   ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ 27ی مانگی 11 هەر یەکە لە نەوەی نوێ و بزووتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمەریکایان وت،" پێکهێنانی کابینەی نوێ و کاراکردنەوەی پەرلەمان مەبەستی هەردوولایانە."   دەنگی ئەمەریکا بۆ قسەکردن لەگەڵ شاندی پارتی چەند جارێک پەیوەندی کرد بە پشتیوان سادق ئەندامی لیژنەی دانوستکار لەگەڵ لایەنەکان، بەڵام پەیوەندیەکان بەردەست نەبوون، بەڵام بە قسەی وتەبێژی گۆڕان بێت، لە میانی کۆبوونەوەی دوێنێیاندا،" پارتی موکوڕ بووە لەسەر ئەوەی بە زۆۆترین کات کابینەی دە پێکبهێنرێت.   لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردندا، لایەنەکان لێدوانی زبریان بەرامبەر یەک بەکار دەهێنا، یەکێتی بەردەوام باسی لە ڕێککردنەوەی ڕێڕەوەی حوکمڕانی دەکرد و باسی لە سیاسەتی تاکڕەوی دەکرد لە هەرێمدا.

- بڕیارە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو ١/١٢/٢٠٢٤ بڕی ( ٧٦٣ ملیارو ١٤٦ ملیۆن) دینار بخرێتە سەر حسابی حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی (١٠). - ئەگەر بەغدا ئەو پارە زیادەی داواکراوە نەینێرێ، هەرێم بەنیازە بە ٣ پارەی ٧٦٣ ملیاری موچەی مانگی ١٠ و ١١ دابەش بکات. ئامادەکردنی: هاوڵاتی سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی ئابوری له پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ئەگەر کورتهێنان پرنەبێتەوە هەرێم دوو مووچە دابەشدەکات. سۆران عومەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پاش سەردانی سەرۆکی دادگای فیدراڵی، ئێوارەی ئەمڕۆ نوسراوەکە واژۆکرا، بڕیارە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو ١/١٢/٢٠٢٤ بڕی ( ٧٦٣ ملیارو ١٤٦ ملیۆن) دینار بخرێتە سەر حسابی حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی (١٠). وتيشى: پێویستە هەرێم لەداهاتی ناوخۆ و نەوت ٢٣٣ ملیار دینار بخاتە سەر ئەو پارەیە چونکە لیستی موچەی بە ٩٩٦ ملیار دینار داناوە. ئاماژەی بەوەشداوە، هەرێم داوای بڕێک پارەی دیکەی لەدارایی عێراق کردووە وەک پشکی هەرێم تاکو مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ ی پێ دابەش بکات لەگەڵ ئەو دوو ٧٦٣ ملیارەی دیکە، ئەگەر بەغدا ئەو پارە زیادەی داواکراوە نەینێرێ، هەرێم بەنیازە بە ٣ پارەی ٧٦٣ ملیاری موچەی مانگی ١٠ و ١١ دابەش بکات. ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، حکومەتی هەرێم لە ١٠ مانگی ڕابردوودا تەنها ٣٩٥ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا گەڕاندۆتەوە، جگە لەوەی نەوتی بەتەنکەر و لەناوخۆ فرۆشتووە.  

- هەڕەشە بەردەوامەكانی رۆژئاوا پاڵ بە ئێرانەوە دەنێت هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت. - تاران ڕایگەیاند رەنگە هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت. ئامادەکردنی: هاوڵاتی تاران ڕایگەیاند رەنگە هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ فشارەكانی رۆژئاوا. عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند هەڕەشە بەردەوامەكانی رۆژئاوا بە دووبارە سەپاندنەوەی سزای نەتەوەیەكگرتوەكان بەسەر ئێراندا پاڵ بە ئێرانەوە دەنێت هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت. ئەنجومەنی پارێزەرانی ئاژانسی وەزەی ئەتۆم بە زۆرینەی دەنگ بۆ بەرژەوەندی بڕیارێك دەنگیاندا كە بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا پێشكەشیان كردبوو باسی لەوە دەكرد كە تاران بە شێوەیەكی باش هاوكاری ئاژانسی وزەی ئەتۆم نەبووە و داوای لە ئێران كرد تاكو بەهاری 2025 ڕاپۆرتێكی گشتگیر لەسەر چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئامادە بكات.  

- ئیسرائیل ڕایگەیاند دامەزراوەیەكی ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی لە باشوری لوبنان بۆردومان كردووە. -چەند گومانلێكراویەكمان ناسیوەتەوە كە گەیشتوونەتە هەندێك لە ناوچەكانی باشوری لوبنان و پێشێلی مەرجەكانی ئاگر بەستیان كردووە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دامەزراوەیەكی حزبوڵای لە باشوری لوبنان بۆردومان كردووە. سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند پێش ماوەیەكی كەم چالاكیەكمان بەدیكرد لە دامەزراوەیەكدا كە حزبوڵا بەكاری دەهێنێت بۆ كۆگاكردنی مووشەك لە باشوری لوبنان و ئەو هەڕشەیەمان پوچەلكردەوە لە ڕێگای هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە. وتیشی: چەند گومانلێكراویەكمان ناسیوەتەوە كە گەیشتوونەتە هەندێك لە ناوچەكانی باشوری لوبنان و پێشێلی مەرجەكانی ئاگر بەستیان كردووە، سوپای ئیسرائیلیش تەقەی لێكردوون. دووپاتیشیكردەوە سوپای ئیسرائیل تائیستاش لە باشوری لوبنانە و كار لەسەر پوچەڵكردنەوەی ئەو پێشێلكاریانە دەكات كە دژ بە رێكەوتنی ئاگربەست بكرێت. رۆژی سێشەممە بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاگربەستی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕاگەیاند و وتی: تواناكانی حزبوڵای لوبنان و بەرهەمهێنانی موشەک و هەموو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیمان لەناوبرد.

- چاوه‌ڕێبكرێت بارودۆخی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشور  بۆ به‌رهه‌می به‌نزین باش بێت تاوه‌كو به‌شێك له‌ به‌نزین بۆ هه‌رێم ته‌رخان بكرێت. - دابه‌شكردنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌ نه‌وتی سپی كه‌ بڕی 50 ملیۆن لیتره‌. ئامادەکردنی: هاوڵاتی شاندێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، سێ بڕیاری هاوبه‌شیان تایبه‌ت به‌دابینكردنی نه‌وتی سپی و به‌نزین به‌نرخی پاڵپشتیكراو ده‌ركرد. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مه‌ولود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی  كانزایی، موحسین ته‌ها راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و سه‌باح سوبحی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵیان كرد و له‌لایه‌ن عه‌لی معارج بریكاری وه‌زاتی نه‌وت بۆ كاروباری دابه‌شكردن و وه‌زیر به‌وه‌كاله‌ت پێشوازیان لێكرا. رونیشیكردەوە له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی كرا، ئه‌وانیش دابه‌شكردنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌ نه‌وتی سپی كه‌ بڕی 50 ملیۆن لیتره‌، ته‌رخانكردنی به‌شێك له‌ به‌نزینی نۆرماڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ژماركردنی لیتری قیاسی نه‌ك قه‌باره‌ی سروشتی بۆ ناردنی به‌شی هه‌رێم له‌ نه‌وتی سپی. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو له‌ ئه‌نجامدا بڕیاردرا به‌شی هه‌رێم له‌ نه‌وتی سپی ده‌ستبه‌جێ بنێردرێت، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێبكرێت بارودۆخی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشور  بۆ به‌رهه‌می به‌نزین باش بێت تاوه‌كو به‌شێك له‌ به‌نزین بۆ هه‌رێم ته‌رخان بكرێت، سێیه‌میش دیراسه‌كردنی بابه‌تی لیتری قیاسی و قه‌باره‌ی سروشتی له‌ وه‌زاره‌ت تاوه‌كو بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.

- تاوتوێی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. - هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی یەكێتی و گۆڕان تاوتوێی پەیوەندییەکانيان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەگشتی دەكەن. بەپێی بەیاننامەیەكی ڕەسمی پاش کۆبوونەوە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری، وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ پێنجشەمە لەگەڵ دانای ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تاوتوێی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەگشتی و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە لەپێناو خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتییان.  ئامادەییشیان دەربڕی کە بەیەکەوە کار لەسەر هێنانەکایەی ژینگەیەکی ئارامی سیاسی بکەن لەپێناو گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ باشترکردنی ئاستی گوزەرانی هاوڵاتییان.  

- تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. - ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. ئامادەکردنی: هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند ژمارەی كوژراوانی هاوڵاتیانی وڵاتەكە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە 3823 كەس. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لەسەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. رونیشیكردەوە ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە حزبوڵا 4000 چەكداری كوژراوە لەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. جێگای باسە دوێنێ‌ چوارشەممە ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی جۆیە بواری جێبەجێكردنەوە.

- تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. - ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. ئامادەکردنی: هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند ژمارەی كوژراوانی هاوڵاتیانی وڵاتەكە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە 3823 كەس. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لەسەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. رونیشیكردەوە ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە حزبوڵا 4000 چەكداری كوژراوە لەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. جێگای باسە دوێنێ‌ چوارشەممە ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی جۆیە بواری جێبەجێكردنەوە.

- بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە. - ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. ئامادەکردنی: هاوڵاتی عوسمان کاروانی کارگێڕى ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  رایگەیاند ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.  عوسمان کاروانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە و لەوبارەوە ناچینە هیچ گفتوگۆیەکەوە.  وتيشى: بەشداریی یەکەم دانیشتنى پەرلەمانی كوردستان و و پرسی سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دەکەین و رۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنمان هەیە، پێدەچێت لەو کۆبوونەوەیەدا هەموو شتێک تاوتوێ بکرێن.  رونیشیكردەوە ئێمە دەرگەمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە مەبەستی کۆبوونەوە لە ژێر چەترێکی هاوبەش کراوەیە و پێویستە کارکردن لەسەر پڕۆژەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان هەبێت.'' هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستیپێکردووە، لەو چوارچێوەیەدا دوێنی چوارشەممە، پارتی و یەکێتی بەجیا لە هەولێر و سلێمانی دەستیان بە کۆبوونەوەکان کرد؛ پارتی لە سلێمانی چوونە لای نەوەی نوێ و گۆڕان، یەکێتیش لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد.

- بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە. - ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. ئامادەکردنی: هاوڵاتی عوسمان کاروانی کارگێڕى ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  رایگەیاند ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.  عوسمان کاروانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە و لەوبارەوە ناچینە هیچ گفتوگۆیەکەوە.  وتيشى: بەشداریی یەکەم دانیشتنى پەرلەمانی كوردستان و و پرسی سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دەکەین و رۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنمان هەیە، پێدەچێت لەو کۆبوونەوەیەدا هەموو شتێک تاوتوێ بکرێن.  رونیشیكردەوە ئێمە دەرگەمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە مەبەستی کۆبوونەوە لە ژێر چەترێکی هاوبەش کراوەیە و پێویستە کارکردن لەسەر پڕۆژەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان هەبێت.'' هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستیپێکردووە، لەو چوارچێوەیەدا دوێنی چوارشەممە، پارتی و یەکێتی بەجیا لە هەولێر و سلێمانی دەستیان بە کۆبوونەوەکان کرد؛ پارتی لە سلێمانی چوونە لای نەوەی نوێ و گۆڕان، یەکێتیش لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد.

  - تاوەکو گواستنەوەی راژەکانمان، داواکارین مووچەکانمان بە نیشتمانی بکرێن. - راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بە (کی کارت) لە یەکێک لە بانکەکانی رەشید و رافیدەین کە لە شاری کەرکووک لقیان هەیە، بدرێت.   ژمارەیەک لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک گردبوونەوە و داوای گواستنەوەی راژەکانیان بۆ سەر بەغدا.  رۆژی پێنجشەممە ژمارەیەک لە مامۆستایان، بەناوی دەستەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگا گردبوونەوە و هەندێک داواکارییان لە رێگەی راگەیێندراوێکەوە بۆ رای گشتی خستەڕوو.  لە گردبوونەوەکەدا، نوێنەرێکی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە شاری کەرکووک چوار بەشی خوێندن هەیە، کوردی، عەرەبی، تورکمانی و سریانی کە جگە لە خوێندنی کوردی، مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنەکانی دیکە لەسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی فیدراڵییە، ئەمە لەکاتێکدایە هەموومان خەڵکی رەسەنی شاری کەرکووکین.  وتيشى: ئێمەی کەرکووکی، هەر چۆن لە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکانی ئەم شارەدا بەشدارین، بە مافی رەوای خۆمانی دەزانین کە مووچەکانیشمان هەر لەم شارە بێت و وەک هاووڵاتییەکی شارەکە مامەڵەمان لەگەڵدا بکرێت.  چەندین داواکاری لە راگەیێندراوەکەدا خراونەتەڕوو کە لە یەکێک لە خاڵەکاندا باس لە گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی بۆ سەر میلاکی حکومەتی ناوەندی بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی کراوە.  هەروەها داوا دەکەن، تاوەکو گواستنەوەی راژەکانمان، داواکارین مووچەکانمان بە نیشتمانی بکرێن و بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی، راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بە (کی کارت) لە یەکێک لە بانکەکانی رەشید و رافیدەین کە لە شاری کەرکووک لقیان هەیە، بدرێت. زیاتر لە حەوت هەزار و 350 مامۆستای خوێندنی کوردی لە کەرکووک هەن، کە مووچەکانیان لەسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

  - دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە شارى سلێمانی ڕایگەیاند یەکشەممە بایکۆت دەستپێدەکات. - مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 چارەنووسی نادیارە، مامۆستا و فەرمانبەرانیش بارگرانیی زۆریان لەسەرشانە، بۆیە بایکۆت دەکرێت.     ئەمڕۆ پێنجشەممە دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە شارى سلێمانی ڕایگەیاند یەکشەممە بایکۆت دەستپێدەکات، نەوەکو تەنیا مامۆستایان، بەڵکو زۆرینەی فەرمانبەرانی سنوورەکە بایکۆت دەکەن.  دڵشاد میرانی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان رایگەیاند مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 چارەنووسی نادیارە، مامۆستا و فەرمانبەرانیش بارگرانیی زۆریان لەسەرشانە، بۆیە بایکۆت دەکرێت. لەلایەن خۆیەوە ئاوات محەممەد، یەکێک لە نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست وتى: بڕیاری بایکۆت ناچارییە، مامۆستا هەیە دەڵێت کرێی هاتووچۆی پێ نییە، بایکۆتیش بکرێت سەرتاسەری نابێت.  عەبدولواحید محەممەد جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رونیكردەوە دەنگۆی بایکۆت دژی دواکەوتنی مووچە هەیە، تاوەکو یەکشەممە دابەشکردنی مووچە رابگەیێندرێت، مامۆستایانیش بایکۆت ناکەن.

  - لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاكو ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەم، دەستمان بەسەر زیاتر لە یەك تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتووە. -هەر لەو ماوەیەدا 75 سزای لەسێدارەدانمان سەپاندووە بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان.   دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندی لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا روسافەڕایگەیاند بەدەیان سزای لەسێدارەدانمان سەپاندووە بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان. دادگاكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاكو ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەم، دەستمان بەسەر زیاتر لە یەك تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتووە. وتيشى: دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندی لەو ماوەیەدا دەستی بەسەر سەدان كیلو گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە. رونیشیكردەوە هەر لەو ماوەیەدا 75 سزای لەسێدارەدانمان سەپاندووە بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان كە شەش كەسیان بیانین، لەگەڵ سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر 20 كەسی تریاندا.

  - مه‌سرور بارزانی پێشوازیی لە وەزیری ناوخۆی بریتانیا کردووه‌ و پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنە و هەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا. - وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر.   مەسرور بارزانى سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی بەریتانیا كۆبوه‌وه‌ و هاوڕابون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌  پێشوازیی لە ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بریتانیا کردووه‌ و پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنە و هەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان. رونیشیكردەوە هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.

  -نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە داوا لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان و هۆبەی دارایی کراوە  پرۆژەی هەژماری من جێبەجێبکەن. - چەند پەرلەمانتارێكیش ڕایگەیاندووە کە پرۆژەی هەژماری من لە سلێمانی دەستیپیکردووەتەوە.   نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی كه ئاماژە دەدات بەوەی هەژماری من لە سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان و هۆبەی دارایی کراوە و تێیدا ئاماژە دەدات بە نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ڕێی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئاڕاستەیان کراوە و تایبەتە بە پرۆژەی هەژماری من. لەلایەن خۆیانەوە چەند پەرلەمانتارێكیش ڕایگەیاندووە کە پرۆژەی هەژماری من لە سلێمانی دەستیپیکردووەتەوە. چەند ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە هەژماری من لە سلێمانی ڕاگیراوە و چیتر پرۆژەکە جێبەجێ ناکرێت.