- تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. - ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. ئامادەکردنی: هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند ژمارەی كوژراوانی هاوڵاتیانی وڵاتەكە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە 3823 كەس. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لەسەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. رونیشیكردەوە ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە حزبوڵا 4000 چەكداری كوژراوە لەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. جێگای باسە دوێنێ‌ چوارشەممە ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی جۆیە بواری جێبەجێكردنەوە.

- تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. - ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. ئامادەکردنی: هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند ژمارەی كوژراوانی هاوڵاتیانی وڵاتەكە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە 3823 كەس. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لەسەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. رونیشیكردەوە ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە حزبوڵا 4000 چەكداری كوژراوە لەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. جێگای باسە دوێنێ‌ چوارشەممە ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی جۆیە بواری جێبەجێكردنەوە.

- بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە. - ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. ئامادەکردنی: هاوڵاتی عوسمان کاروانی کارگێڕى ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  رایگەیاند ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.  عوسمان کاروانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە و لەوبارەوە ناچینە هیچ گفتوگۆیەکەوە.  وتيشى: بەشداریی یەکەم دانیشتنى پەرلەمانی كوردستان و و پرسی سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دەکەین و رۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنمان هەیە، پێدەچێت لەو کۆبوونەوەیەدا هەموو شتێک تاوتوێ بکرێن.  رونیشیكردەوە ئێمە دەرگەمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە مەبەستی کۆبوونەوە لە ژێر چەترێکی هاوبەش کراوەیە و پێویستە کارکردن لەسەر پڕۆژەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان هەبێت.'' هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستیپێکردووە، لەو چوارچێوەیەدا دوێنی چوارشەممە، پارتی و یەکێتی بەجیا لە هەولێر و سلێمانی دەستیان بە کۆبوونەوەکان کرد؛ پارتی لە سلێمانی چوونە لای نەوەی نوێ و گۆڕان، یەکێتیش لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد.

- بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە. - ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. ئامادەکردنی: هاوڵاتی عوسمان کاروانی کارگێڕى ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  رایگەیاند ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.  عوسمان کاروانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە و لەوبارەوە ناچینە هیچ گفتوگۆیەکەوە.  وتيشى: بەشداریی یەکەم دانیشتنى پەرلەمانی كوردستان و و پرسی سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دەکەین و رۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنمان هەیە، پێدەچێت لەو کۆبوونەوەیەدا هەموو شتێک تاوتوێ بکرێن.  رونیشیكردەوە ئێمە دەرگەمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە مەبەستی کۆبوونەوە لە ژێر چەترێکی هاوبەش کراوەیە و پێویستە کارکردن لەسەر پڕۆژەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان هەبێت.'' هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستیپێکردووە، لەو چوارچێوەیەدا دوێنی چوارشەممە، پارتی و یەکێتی بەجیا لە هەولێر و سلێمانی دەستیان بە کۆبوونەوەکان کرد؛ پارتی لە سلێمانی چوونە لای نەوەی نوێ و گۆڕان، یەکێتیش لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد.

  - تاوەکو گواستنەوەی راژەکانمان، داواکارین مووچەکانمان بە نیشتمانی بکرێن. - راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بە (کی کارت) لە یەکێک لە بانکەکانی رەشید و رافیدەین کە لە شاری کەرکووک لقیان هەیە، بدرێت.   ژمارەیەک لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک گردبوونەوە و داوای گواستنەوەی راژەکانیان بۆ سەر بەغدا.  رۆژی پێنجشەممە ژمارەیەک لە مامۆستایان، بەناوی دەستەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگا گردبوونەوە و هەندێک داواکارییان لە رێگەی راگەیێندراوێکەوە بۆ رای گشتی خستەڕوو.  لە گردبوونەوەکەدا، نوێنەرێکی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە شاری کەرکووک چوار بەشی خوێندن هەیە، کوردی، عەرەبی، تورکمانی و سریانی کە جگە لە خوێندنی کوردی، مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنەکانی دیکە لەسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی فیدراڵییە، ئەمە لەکاتێکدایە هەموومان خەڵکی رەسەنی شاری کەرکووکین.  وتيشى: ئێمەی کەرکووکی، هەر چۆن لە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکانی ئەم شارەدا بەشدارین، بە مافی رەوای خۆمانی دەزانین کە مووچەکانیشمان هەر لەم شارە بێت و وەک هاووڵاتییەکی شارەکە مامەڵەمان لەگەڵدا بکرێت.  چەندین داواکاری لە راگەیێندراوەکەدا خراونەتەڕوو کە لە یەکێک لە خاڵەکاندا باس لە گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی بۆ سەر میلاکی حکومەتی ناوەندی بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی کراوە.  هەروەها داوا دەکەن، تاوەکو گواستنەوەی راژەکانمان، داواکارین مووچەکانمان بە نیشتمانی بکرێن و بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی، راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بە (کی کارت) لە یەکێک لە بانکەکانی رەشید و رافیدەین کە لە شاری کەرکووک لقیان هەیە، بدرێت. زیاتر لە حەوت هەزار و 350 مامۆستای خوێندنی کوردی لە کەرکووک هەن، کە مووچەکانیان لەسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

  - دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە شارى سلێمانی ڕایگەیاند یەکشەممە بایکۆت دەستپێدەکات. - مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 چارەنووسی نادیارە، مامۆستا و فەرمانبەرانیش بارگرانیی زۆریان لەسەرشانە، بۆیە بایکۆت دەکرێت.     ئەمڕۆ پێنجشەممە دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە شارى سلێمانی ڕایگەیاند یەکشەممە بایکۆت دەستپێدەکات، نەوەکو تەنیا مامۆستایان، بەڵکو زۆرینەی فەرمانبەرانی سنوورەکە بایکۆت دەکەن.  دڵشاد میرانی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان رایگەیاند مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 چارەنووسی نادیارە، مامۆستا و فەرمانبەرانیش بارگرانیی زۆریان لەسەرشانە، بۆیە بایکۆت دەکرێت. لەلایەن خۆیەوە ئاوات محەممەد، یەکێک لە نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست وتى: بڕیاری بایکۆت ناچارییە، مامۆستا هەیە دەڵێت کرێی هاتووچۆی پێ نییە، بایکۆتیش بکرێت سەرتاسەری نابێت.  عەبدولواحید محەممەد جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رونیكردەوە دەنگۆی بایکۆت دژی دواکەوتنی مووچە هەیە، تاوەکو یەکشەممە دابەشکردنی مووچە رابگەیێندرێت، مامۆستایانیش بایکۆت ناکەن.

  - لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاكو ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەم، دەستمان بەسەر زیاتر لە یەك تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتووە. -هەر لەو ماوەیەدا 75 سزای لەسێدارەدانمان سەپاندووە بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان.   دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندی لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا روسافەڕایگەیاند بەدەیان سزای لەسێدارەدانمان سەپاندووە بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان. دادگاكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاكو ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەم، دەستمان بەسەر زیاتر لە یەك تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتووە. وتيشى: دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندی لەو ماوەیەدا دەستی بەسەر سەدان كیلو گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە. رونیشیكردەوە هەر لەو ماوەیەدا 75 سزای لەسێدارەدانمان سەپاندووە بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان كە شەش كەسیان بیانین، لەگەڵ سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر 20 كەسی تریاندا.

  - مه‌سرور بارزانی پێشوازیی لە وەزیری ناوخۆی بریتانیا کردووه‌ و پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنە و هەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا. - وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر.   مەسرور بارزانى سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی بەریتانیا كۆبوه‌وه‌ و هاوڕابون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌  پێشوازیی لە ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بریتانیا کردووه‌ و پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنە و هەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان. رونیشیكردەوە هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.

  -نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە داوا لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان و هۆبەی دارایی کراوە  پرۆژەی هەژماری من جێبەجێبکەن. - چەند پەرلەمانتارێكیش ڕایگەیاندووە کە پرۆژەی هەژماری من لە سلێمانی دەستیپیکردووەتەوە.   نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی كه ئاماژە دەدات بەوەی هەژماری من لە سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان و هۆبەی دارایی کراوە و تێیدا ئاماژە دەدات بە نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ڕێی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئاڕاستەیان کراوە و تایبەتە بە پرۆژەی هەژماری من. لەلایەن خۆیانەوە چەند پەرلەمانتارێكیش ڕایگەیاندووە کە پرۆژەی هەژماری من لە سلێمانی دەستیپیکردووەتەوە. چەند ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە هەژماری من لە سلێمانی ڕاگیراوە و چیتر پرۆژەکە جێبەجێ ناکرێت.

  - پلەکانی گەرما كەمێک بەرز دەبێتەوە. - با لەسەرخۆ و  مامناوەند دەبێت. - ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت.   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با  لەسەرخۆ و  مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما كەمێک بەرزده‌بنه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و خێرایی با  لەسەرخۆ و  مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان  بۆ نیمچە هه‌ور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما كەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 -2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، خێرایی با لەسەرخۆ و  مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت و ئاڕاستەی با  باکوری خۆرئاوا دەبێت.   بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : 11 پلەى سیلیزى سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى دهۆک : 9 پلەى سیلیزى کەرکوک: 12 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى سۆران:  8 پلەى سیلیزى گەرمیان : 13 پلەى سیلیزى

  - لە ماوەی دوو ڕۆژدا مووچەی مانگی 10ى فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دەگاتە هەرێم. - رێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێكردووە. - بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەغداد بری 763 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات.   نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی دوو ڕۆژدا مووچەی مانگی 10ى فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دەگاتە هەرێم. ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەرمین مەعروف لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند، دوێنێ سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە و پێیان راگەیاندووە، رێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە وەزارەتەكەیانەوە دەستیپێكردووە. وتیشی: بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەغداد بری 763 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات، ئەگەر ڕێكارەكان ئەمڕۆ تەواو بكرێن پێدەچێت هەر ئەمڕۆ پارەكە بگاتە هەرێم. نزیکەی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولدا تێپەڕیوە و لەگەڵ ئەوەی لە کۆتایی مانگی 11 نزیکدەبینەوە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.

  -له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر باسمان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئیستانبوڵ كرد. -باسمان له‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كان كرد بۆ هاوكاریی كردنی گه‌شتیاران له‌نێوان هه‌ردولادا، ئه‌و كێشانه‌شی له‌به‌رده‌م گه‌شتیاراندا هه‌ن  چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.   داود گوڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ ڕایگەیاند له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر باسمان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئیستانبوڵ كرد. پارێزگاری هه‌ولێر له ‌په‌راوێزی به‌شدارییكردنی له‌  پیشانگایەك له‌ ئیستانبوڵ، له‌گه‌ڵ داود گوڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ كۆبۆوه‌ و دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ باسی خه‌ڵكی كوردستانمان كرد كه‌ بۆ چاره‌ی ته‌ندروستی و بازرگانی و كاته‌كانی خۆشی سه‌ردانی ئیستانبوڵ ده‌كه‌ن و  له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه‌ دووچاری كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌، داوامان كرد ڕۆڵی هه‌بێت له‌ چاره‌كردنی ئه‌و گرفته‌ی گه‌شتیارانی كورد له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه‌ دوچاری ده‌بنه‌وه‌. وتیشی به‌ سوپاسه‌وه‌ داود گوڵ بانگهێشتی ئێمه‌ی قه‌بوڵ كرد بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات. هه‌ر له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا داود گوڵ وتی، له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر باسمان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئیستانبوڵ كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ هاوكاریی كردنی گه‌شتیاران له‌نێوان هه‌ردولادا، ئه‌و كێشانه‌شی له‌به‌رده‌م گه‌شتیاراندا هه‌ن  چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری بازرگانی وڵاتی توركیا، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان كرد له‌ كردنه‌وه‌ی پیشانگای MUSIAD EXPO 2024 ـی تایبه‌ت به‌ بازرگانی و پیشه‌سازیی له‌شاری ئیستانبۆڵ كه‌ به‌ ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆككۆمار و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ وه‌زیری و به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌كه‌ به‌ڕێوه‌چو.

- ئێستا نرخی کیلۆیەک مریشکی گەورە بە 2700 دینارە. - نەخۆشیی نیوکاسڵ لەنێو بەشێک لە پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە. - سەرپەرشتیار و خاوەنی پەلەوەرخانەکان بە شێوەیەکی زانستی مریشکەکان بەخێو ناکەن. ئامادەکردنی: هاوڵاتی رابەر محەممەد بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند لە وەزری سەرمادا نرخی مریشکی زیندوو بەرزدەبێتەوە. رابەر محەممەد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەهۆی ئەوەی لە وەرزی سەرمادا بەخێوکردنی مریشک پێویستی بە سووتەمەنی و خەرجیی زیاترە، هەندێک لە پەلەوەرخانەکان لە وەرزی زستاندا مریشک بەخێو ناکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمیی خستنەڕوو و نرخەکەی بەرز دەکاتەوە. وتيشى: ئێستا نرخی کیلۆیەک مریشکی گەورە (لە 3 کیلۆ زیاتر) بە 2700 دینارە، نرخی کیلۆیەک مریشکی بچووک (لە 3 کیلۆ کەمتر) بە 2250 دینارە، بە نزیکەی 3 هەزار یان زیاتر دەگاتە دەستی خەڵک. باسی لەوەشكرد نەخۆشیی نیوکاسڵ لەنێو بەشێک لە پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی مرداربوونی مریشک و زۆربوونی نەخۆشیی نیوکاسڵ، بووەتە هۆی ئەوەی خاوەن پەلەوەرخانەکان زووتر لە کاتی خۆی مریشکەکانیان بفرۆشن، پێش ئەوەی گەورە بن تاوەکو زەرەر نەکەن.  رونیشیكردەوە سەرپەرشتیار و خاوەنی پەلەوەرخانەکان بە شێوەیەکی زانستی مریشکەکان بەخێو ناکەن، لە کاتی سەردانیان بۆ پەلەوەرخانەکان جلی تایبەت ناپۆشن، بە ئۆتۆمبێلی تایبەت تەعقیمی مریشکەکان ناکەن.

- حەوت كورد لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە لە لەندەن، بەتۆمەتی چالاکی گومانلێکراو دەستبەسەركراون. - پۆلیس تادرەنگانی شەوی چوارشەممە، سەنتەری ڕەوەندی كوردیی لە(هێرنگی) لەندەن داخستوە لەچوارچێوەی گەڕان ولێكۆڵینەوەكانی. - بەسەدان كورد له لەندەنی پایتەخت و لەنزیك سەنتەری ڕەوەندی كوردیی گردبونەوە.   ئامادەکردنی: كاوە ڕەش/ بەریتانیا ‎پۆلیسی شاری لەندەن ڕایگەیاندوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە حەوت کەس لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە لە لەندەن، بەتۆمەتی چالاکی گومانلێکراو کەپەیوەندییان بەپارتی كرێكارانی كوردستانەوە هەیە،  دەستبەسەركراون.  بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیس، پارتی كرێكارانی كوردستان، لە وڵاتی بەریتانیا پارتێكی قەدەغەکراوە. ‎پۆلیسی لەندەن وتيشى: دەستگیركراوەكان پێكهاتوون لەحەوت كەس، كەدوو ژن تەمەنیان ٥٩ و ٣١ ساڵ و چوار پیاو، تەمەنیان ٢٧ و ٦٢ و ٥٦ و ٢٣ ساڵە، لەچەند ناونیشانێكی جیاواز دەستگیرکراون و هەموویان بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەستبەسەرن. ‎پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ئاماژەی بەوەشکردووە، پێناچێت دەستگیركراوەكان هیچ هەڕەشەیەکی دوورو نزیکیان بۆ سەرخەڵک و ئاسایشی بەریتانیا هەبێت، بەڵكو ئەوان ئێستا پەیوەست بەچەند  بابەتێك لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو كەسانە دەكەن. ‎تۆری هەواڵی بی،بی،سی، بڵاوی كردۆتەوە، پۆلیس تادرەنگانی شەوی چوارشەممە، سەنتەری ڕەوەندی كوردیی لە(هێرنگی) لەندەن داخستوە لەچوارچێوەی گەڕان ولێكۆڵینەوەكانی.  لەبەرامبەردا بەسەدان كورد له لەندەنی پایتەخت و لەنزیك سەنتەری ڕەوەندی كوردیی گردبونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر گەمارۆدانی سەنتەرەكە و دەسگیركردنی ئەو حەوت چالاكوانە دەربڕی. ‎بەپێی وێنەو گرتە ڤیدیۆكان، گرژی لەنێوان خۆپێشاندەرانی كورد و هێزەكانی پۆلیس، تادرانگانی شەو بەردەوام بووە، بەو هۆیەشەوە پۆلیس چوار خۆپیشاندەری دەست بەسەركردوە. ‎بەپێی لێدوانی پۆلیسی سكۆتلاند یارد، گەڕان و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ ئەوانەی تۆمەتبارن بەچالاكوان و ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. ‎لەلێدوانێكدا بۆ ڕاگەیاندنەكان،ئحسام میلانی، ئەندامی سەنتەری كۆمەڵایەتی كوردی لەلەندەن دەڵێ، هەڵكوتانە سەر سەنتەری ڕەوەندی كوردیی ناڕەوا و نایاساییە و بەتەنها دەستدرێژی  شەڕەنگێزی كردن نیە بۆ سەر گەلی كورد، لەو ووڵاتە، بەڵكو سووکایەتیکردنە بەبنەماکانی دیموکراسی و دادپەروەریی و مافەکانی مرۆڤ، کە بەریتانیا بانگەشەی بەرزڕاگرتنی دەکات. ‎لەوەڵامی ناڕەزایی ڕەوەندی كوردیی ، پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاندوە، ئەمە هەڵمەتێكی دەستگیرکردنی ئامانجدارە بۆ ئەو کەسانەی کە گومانیان لێدەکرێت، دەستیان لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا هەبێت کەپەیوەندییان بەو گروپەوە هەییە. ‎هێلین فلاناگان، ئەفەسەری پۆلیس دەڵێ، ئێمە تێدەگەین کەئەم دەستگیرکردنانە هەندێک نیگەرانی لەنێو هەندێک ڕەوەندی ناوخۆییدا دروستکردووە، بەتایبەتی ئەوانەی لەڕەوەندو کۆمەڵگەی کوردەكاندان، بەڵام دەستگیرکردنەکان لەسەر چەند  "تۆمەتێكی زۆر جدیی” دێت، دوای لێکۆڵینەوەكانمان و ئەو هەڵمەت و بەدواداچوون و چالاکییە تایبەتە بەپاراستنی هەموو پێکهاتەکانمان لەبەریتانیا، بەتایبەتی ئەوانەی لەپێکهاتەی ڕەوەندی  تورک و کوردەکاندان. ‎هاوكات پۆلیس، ئاماژەی بەوەشكردوە، لەگەڵ لێكۆڵینەوەكاندا، ئەفسەرانی پۆلیس بەردەوام دەبن لەدانیشتن و كۆبونەوە لەگەڵ ئەندامانی ڕەوەندی كوردیی، هەروەها پۆلیس و هێزی زیاتریش لەنزیك سەنتەری كۆمەڵایەتی كوردی جێگیردەكرێت، بۆ ڕوونەدانی هیچ ڕەوشێكی نەخوازراو. ‎جێی ئاماژەپێدانە بەشێكی زۆری ڕەوەندی كوردیی باكوری كوردستان،  لەشاری لەندەن نیشتەجێین و خاوەنی كاری بازرگانی و چەندین پیشەی جیاوازن، لەگەڵ ئەوەش دەورو كاریگەری گرینگ و بەرچاویان هەیە لەناڕەزایەتی و چالاكیەكانی پەیوەست بەكوردانی هەرچوارپارچەی كوردستان. ‎بەهۆی باڵادەستی توركیا لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەرژەوەندی ووڵاتە زلهێزەكان لەگەڵ دەسەڵتدارانی توركیا، هەریەكە لەبەریتانیاو ئەمەریكا، پارتی كرێكارانی كوردستان، وەك ڕێكخراوێكی قەدەغەكراو نایاسایی دەناسن و كارو چالاكی مەدەنی و سیاسیان لە ووڵاتەكانیان لێ قەدەغەكردون.

  - عێراق رۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە ئەنجامەكانی ڕاگرتنی شەر لە لوبنان. - ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ ڕاگرتنی شەر لە غەززە. - عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوكاری كردنی غەززە و لوبنان.   حكومەتی عێراق رایگەیاند ڕۆڵێكی سەرەكیمان هەبوو  لە ئاگربەست و بەشداریش دەبین لە بنیاتنانەوەی لوبنان و غەززە. باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند عێراق رۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە ئەنجامەكانی ڕاگرتنی شەر لە لوبنان. وتیشی ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ ڕاگرتنی شەر لە غەززە و عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوكاری كردنی غەززە و لوبنان تاكو سەقامگیر دەبن. رونیشیكردەوەعێراق بەشدار دەبێت لە بنیاتنانەوەی لوبنان و غەززە، لێبڕینی لە 1% ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقیش بۆ غەززە و لوبنان بە زۆر نییە و كارێكی خۆبەخشانەیە.