وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە هۆشدارییەکى دایە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)و داوای لێکردوون بچنە ناو سوپای نوێى سوریا و دەستبەرداری هەر ڕەفتارێک بن کە هەڕەشە لە یەکڕیزی وڵاتەکە بکات. لەبەشێکى بەیاننامەکەى وەزارەتى بەرگرى توركیا ئەوەخراوەتەڕوو بەردەوام دەبین لە چاودێری ئاستی پابەندبوونی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە بەڵێنەكانییەوە، لەكاتی پێویستدا هەموو شێوەیەكی پاڵپشتی پێشكەشی سوریا دەكەین، لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتەدا. هەروەها دەشلێن: پێویستە (هەسەدە) تێكەڵ بە سوپای سوریا ببێت و دەست لە هەر كارو كردەوەیەك هەڵگرێت كە یەكێتیی سوریا تێكبدات، پابەندنەبوونی (هەسەدە) بە چەكدانان و تێكەڵبوونی بە دەوڵەتی سوریا، هەڕەشەیە بۆسەر یەكێتیی سوریاو ئاسایشی نەتەوەیی توركیا. وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای کرد، سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە تل ڕەفەعت و منبج لە باکووری سووریا، 580 کیلۆمەتر تۆنێلی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)ـی وێران کردووە کە بۆ چالاکیی خۆیان بەکاریان هێناوە. لە 10ی ئازارى ئەمساڵدا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئیدارەی دەوڵەت، لەوانە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و گازییەکان. ڕێککەوتنەکە یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی دووپات کردەوە و دابەشکردنی ڕەتکردەوە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆتا کۆبوونەوەدا بە راشکاوی وتوویەتی "من مووچە بە گۆترە نانێرم، هەموو شتێک بە نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران دەوێت،چونکە نامەوێت لە داهاتوودا توشی بەرپرسیارێتی یاسایی ببمەوە". ئاماژەی بەوەکردووە، "مووچەی مانگی 10 و 11 و 12 دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن، کە ئەگەری هەیە مووچەی ئەو سێ مانگە بکەوێتە مەترسییەوە و رەنگە بکەوێتە ساڵی داهاتوو، عێراق خۆی کێشەی دارایی هەیە و ناتوانێت لە ماوەی چوار مانگدا مووچەی شەش مانگ بنێرێت" سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوت کاروان یاروەیس دەڵێت "ئەگەر رێککەوتن نەکرێت مووچەی مانگی حەوتیش نایەت، سودانی وتوویەتی مووچەی مانگی شەش ئاخر مووچەیە، بەبێ رێککەوتنیش یەک مووچەی تر نانێرم ئەگەر رێکنەکەوتین ئەوا دەدرێتە دادگای فیدراڵی و ئەو یەکلایی دەکاتەوە". لەلایەکى دیکەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەڕێوەچوو کۆبوونەوەکە لە میوانخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بووەو گفتوگۆ لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار نەبووە. شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەر یەک لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سکرتیری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری و سێ بەڕێوەبەری گشتیی دیکەی وەزارەتی دارایی هەرێم پێکهاتبوون. ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، تیمی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چوونەوە بەغدا. ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، مووچەی مانگی حوزەیران 'شەش'ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە ڕەوانەی سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی بڵاوکرایەوە و مووچەی مووچەخۆران لە ڕێگەی هەژماری منەوە دابەشکرا.
رۆژنامەی "زە ناشیۆناڵ" ئاشکرایکردووە، ئەمریکا لەم دواییانەدا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕکردووەتەوە بۆ رێگریکردن لە هەڵكشانی ململانێیەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئاماژە بە گۆڕانکارییەکی رێژەیش دەكات لە هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە کورد و کەمینەکانی دیکە. بەگوێرەی رۆژنامەکە، واشنتۆن فشارەکانی پێشوی بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموكرات کەمکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا پێشتر داواكاری سیستمی نا ناوەندێتیان رەتدەکردەوە، بەڵام هێشتا پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە دەبێت کورد سازشی جەوهەری بکات. سەرچاوەکانی رۆژنامەکە پێشبینیان كردووە، لە کۆتاییدا هێزەکانی سوریای دیموکرات ناچار بكات دەستبەرداری کۆنترۆڵکردنی هەندێک ناوچەی زۆرینەی عەرەبی ببن لە رۆژهەڵات ، هەروەها لە پرسی بەرهەمهێنانی نەوتیش. سەرچاوەیەک بۆ رۆژنامەکەی رونکردووەتەوە، هەوڵی حکومەتی سوریا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگاری سوەیدا، هۆكار بوو لە گۆڕینی هەڵوێستی واشنتۆن، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەدان قوربانی لێكەوتەوە كە زۆربەیان هاوڵاتی دروز بوون، وەستاندنی هێرشەكانيش دوای دەستوەردانی سەربازی ئیسرائیل. سەرچاوەیەکە راشیگەیاندوە: ئەمریكییەكان زیاتر لە پێشوو گوێیان لێدەگرن (وەك ئاماژەیەك بۆ گوێگرتن لە کورد)... بەڵام ئیسرائیل ناتوانێت لە یەک کاتدا بەرگری لە دوو کەمینە بکات، هەمیشە دروزەکانیشی بەلاوە گرنگترە. سەرچاوەکانی رۆژنامەکە ئاماژەیان بەوە شکردووە: ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەچێتەوە دیمەشق بۆ ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستانەکان سەبارەت بە داهاتووی هێزەکانی هێزەکانی هەسەدە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا. رۆژنامەکە لە زاری دیپلۆماتکارێکی رۆژئاواییەوە بڵاویكردووەتەوە: دانوستانەکانی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا بەردەوام دەبن لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ رازیكردنی ئەمریکییەکان، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ سازشێكی راستەقینە بكەن لەسەر پرسی هەژمونیان لە ناوچەكە.
لەسەر سکاڵای ژمارەیەک فەرمانبەر داواکاری گشتی سلێمانی داوای رونکردنەوە لە شارەوانی سلێمانی دەکات لەبارەی شێوازی دابەشکردنی زەویەوە بە پێی نوسراوێکی تایبەتی داواکاری گشتی سلێمانی، داوای ڕونکردنەوە، دەکات لەسەر شێوازی دابەشکردنی زەوییەکان. لەنوسراوەکەدا لەسەر بنەمای سکاڵای فەرمانبەرانی ناڕازیدا هاتوە، تێبینی زۆر لەسەر ئەو دابەشکردنی زەویانە هەیە کە لە سلێمانی شارەوانی ئەنجامیداوە دیارترینیان بونی ناوی دوبارە کە ئەستەمە لە سیستەمی داتا بەیسدا هەڵەی واڕوبدات، ئەمە جگە لەوەی ناوی فەرمانبەر هاتوەتەوە کە پیشتر سود مەند بوە، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە وردبینی تەواو نەکراوە وەک شارەوانی بانگەشەی بۆ دەکرد. لەبەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا هاتوە، ئەوەی پڕۆسەکەی نە شیاوو نایاسایی کردوە کێشەی قۆناغی یەکەمە کە تایبەت بوە بە ناوی فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی کە هەزارو حەوت سەدو پەنجا پارچە زەوی تایبەتیان وەرگرتوە واتا سەرجەمیان سودمەند بون دەپرسن هۆکار چیە جیاوازی دەکرێت لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دیکە لە کاتێکدا هیچ یاساو ڕێنماییەک نیە ئەو مافەیان پێبدات. دەشڵین ئەمە جگەلەوەی جیاکاری کراوە لە شوێنی پێدانی زەویەکانیشیان کە باشترین و نایابترین و بە نرخترین زەیەکان بۆ فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی دەستنیشانکراون. لە کۆتایی نوسراوەکەدا دەڵین ئەوەی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئەنجامیداوە دەچێتە چوار چێوەی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و بەدەر لەهەمو یاساو ڕێنماییەکان کاریان کردوە.
بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد (د.خ)، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بلاو كردەوە. سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (د.خ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری. یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خودای مەزن کوردستان بپارێزێت. لەلایەکى دیکەوە هەرئەمڕۆ پێنجشەممە، 04ـی ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە مزگەوتی 'سەواف'ـی شاری هەولێر، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (دروودی خودای لە سەر بێت) بەڕێوە دەچێت. هەر بەم بۆنەیەوە، سەرۆک وەزیران لە پەیامێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04ـی ئەیلوولی 2025، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و هیوای خواست "ئەم یادە پیرۆزە دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی، هەروەها پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری."
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی وردبینیی لەناوی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و تائێستاش هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدەکان دیاریینەکراوە. بیلال ئەکرەم عەباس، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، پرۆسەی وردبینیی لەناوی کاندیدەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەردەوامی هەیە، تائێستاش هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان دیاریینەکراوە. پێشتر بەرپرسانی کۆمیسیۆن ئاشکرایانکردبوو کە 30 ڕۆژ پێش ڕۆژی دەنگدان، پرۆسەی وردبینیی لە لیستی کۆتایی کاندیدەکان تەواو دەکرێت، دواتریش بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات بەو پێیەش پرۆسەی وردبینیی لەناوی کاندیدەکان سەرەتای مانگی داهاتوو تەواو دەبێت. مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.
نێچیرڤان بارزانی لە یادی مەولوود ڕایدەگەیەنێت هيوادارم ئهم یاده خۆشى و کامهرانی لهگهڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته هۆی ئاشتى و ئاسوودهيى بۆ ههمووان. له خوای مهزن داواکارین له یادی لهدایکبوونی پێغهمبهردا (د.خ) پهيامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤپهروهرى و چاكهیان، باڵ بهسهر كۆمهڵگهى موسڵمانان و مرۆڤايهتيدا بکێشێت و رێنوێنیی ههموومان بكات ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام(محەممەد) دروودی خوای لەسەر بێت، دەکرێتەوە، لە هەولێر قەڵاکەی بەناوی پێغەمەری(ئیسلام) دەڕازێندرێتەوە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوەدەچێت، خەڵکی لەنێو مزگەوت و تەکییە و خانەقاکان، بە سرووتی ئایینی موناجات و بەخشینەوەی شیرینی، یادەکە لە یەکتر پیرۆز دەکەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، کە دەکاتە(12ـی ڕەبیعولئەوەل)، هاووڵاتییانێکی زۆر کە جلی ڕەنگاو ڕەنگ دەپۆشن وەک جەژن، دێنە نێو بازاڕی سەنتەری شاری هەولێر، بەتایبەت نێو پارکی شار، بە دەف لێدان و بەخشینەوەی شیرینی، هەروەها ڕازاندنەوەی شەقام و کۆڵانەکان، یادەکە لە یەکتر پیرۆز دەکەن. دەقى پەیامەکە.. پهيامى سهرۆكى ههرێمى كوردستان یۆ يادى لهدايكبوونى پێغهمبهر (د.خ) له یادی پیرۆزی لهدايكبوونى حهزرهتى پێغهمبهردا موحهممهد (دروودى خواى لهسهر بێت)، گهرمترین پیرۆزبایی له تهواوى موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جيهان دهكهم. هيوادارم ئهم یاده خۆشى و کامهرانی لهگهڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته هۆی ئاشتى و ئاسوودهيى بۆ ههمووان. له خوای مهزن داواکارین له یادی لهدایکبوونی پێغهمبهردا (د.خ) پهيامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤپهروهرى و چاكهیان، باڵ بهسهر كۆمهڵگهى موسڵمانان و مرۆڤايهتيدا بکێشێت و ڕێنوێنیی ههموومان بكات. ههموو ساڵێك به خۆشى، له ههمووان پيرۆز بێت. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
مەسعود بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ) لەسەر بێت پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکات. رۆژی چوارشەممە، مەسعود بارزانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولود گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەکەم." بارزانی دەشڵێت، "لەخودای گەورە دەپاڕێینەوە لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی میهرەبانی و بەرەکەتی خۆی بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی كۆتاییهاتنی شەڕ، مەینەتی و ئازاری میللەتان و ئاشتی، دادپەروەری و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا بكێشێت." بەپێی رۆژژمێری کۆچی، 12ـی رەبیعی ئەوەلی هەموو ساڵێک بەبڕوای بەشێکی زۆر لە زانایان ئەو رۆژەیە کە پێغەمبەری ئیسلامی تێدا لەدایکبووە، بۆیە ئەو رۆژە لەلای موسڵمانان رۆژێکی پیرۆزە و لە هەرێمی کوردستانیش ساڵانە بە شێوازی جیاواز یادی دەکرێتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشكرایكرد؛ هێزەكانیان هەڵهاتنێكی بەكۆمەڵی نێو كامپی هۆلی تایبەت بەكەسوكاری چەكدارانی داعشی پۆچەڵكردوەتەوە. بەپێی راگەیەنراوێكی ناوەندی ناوبراو هێزە ئەمنییەکانیان لە کەمپی هۆل، هەوڵێکی هەڵهاتنی بەکۆمەڵیان پووچەڵ كردوەتەوە كە لەلایەن كەسوكاری داعشەكان دراوە" کە کۆی گشتییان 56 کەس بوون و بەنیازبوون ا بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی گەورەی جۆری هیۆندا (ئینتەر) بچنە دەرەوەی كامپەكە. ئاماژە بەوەشكراوە كە بەهۆی وریایی و هەوڵی بەردەوامی هێزەکانی ئاسایشی کەمپەکەیان، کە بە درێژایی کاتژمێر چاودێری کەمپەکە دەکەن و دوای دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلەكە تەواوی ئەو كەسانەی لەنێو ئۆتۆمبیلەكەدا بوون دەستبەسەرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەشە ئەمنییە تایبەتمەندەکانمان بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی بەرفراوان و ئاشکراکردنی بارودۆخی ئەم ئۆپەراسیۆنە شکستخواردووە.
لەکۆبونەوەى ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیران، سەرۆک وەزیران داوای لە جێگری سەرۆک وەزیران کرد کە ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوەکانى لالەزار بۆ ئەنجومەنی وەزیران بخاتەڕوو. جێگری سەرۆک وەزیران، بەوردی باسی رووداوەکانی کرد، کە بەرەبەیانی رۆژی 22ی ئابی 2025 ڕوویاندا، ئاماژەی بەوەشدا؛ هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە دروستبکرێت و پیلان هەبوو بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوار کاتی جیاوازدا، گوتیشی هەر بۆیە ئەوەی کە کرا پووچەڵکردنەوە ئەو پیلانە ئاژاوەگێڕییە و چەسپاندنی یاسا بووە و ئێستاش ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ یەکلا کردنەوە ئەو بابەتە. دەقى ڕاگەیەندراوى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆ.. ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە لە سەرەتادا، سەرۆک وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و هیوای خواست ئەم یادە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بۆ هەمووان. پاشان لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران نیگەرانی قووڵی خۆی بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی دەربڕی، کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک کەس ، سەرۆک وەزیران پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست. هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی یاسا چارەسەر بکرێن . ئینجا سەرۆک وەزیران داوای لە جێگری سەرۆک وەزیران کرد کە ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بخاتەڕوو. جێگری سەرۆک وەزیران، بەوردی باسی رووداوەکانی کرد، کە بەرەبەیانی رۆژی 22ی ئابی 2025 ڕوویاندا، ئاماژەی بەوەشدا؛ هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە دروستبکرێت و پیلان هەبوو بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوار کاتی جیاوازدا، گوتیشی هەر بۆیە ئەوەی کە کرا پووچەڵکردنەوە ئەو پیلانە ئاژاوەگێڕییە و چەسپاندنی یاسا بووە و ئێستاش ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ یەکلا کردنەوە ئەو بابەتە. دواتر ڕێڕەوی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ خرایەڕوو، دەربارەی دۆسیەی پۆڵێن ودەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، و دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و لەیەکترگەیشتن و کۆنووسی هاوبەشی لیژنەکان. هەریەک لە کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوان و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە هەردوو بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان خستەڕوو. لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی دانوستانکاری هەرێم کە دڵسۆزانە ئەرکی خۆیان بەجێگەیاندووە بۆ داکۆکیی لە مافی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێم، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، شاندی دانووستانکاری ڕاسپارد کە لە کۆبوونەوەکانی سبەینێیان کە وا بڕیارە لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵیی ئەنجام بدرێت، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان و پەلە بکەن لە گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە پێناوی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ، بە تایبەتیش کە هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای سۆمۆ، کۆنووسی هاوبەشی پڕۆتۆکۆلی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان واژۆ کردووە، و ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە، بە زیادەوە کارئاسانی پێویست کراوە بۆ لابردنی بەربەستەکان، و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ گەیشتنەوە بە ئاستی بەرهەمهێنانی پێش هێرشە تیرۆریستەکانی ئەم دواییەی سەر کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێم. سەبارەت بە بابەتی هاوبەشی پێکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی ئەم بابەتە، بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی و یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ڕێکخراوە کە دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە، داواشی کرد لە چوارچێوەی ئەم دوو یاسایە، بابەتی داهاتی نانەوتیش چارەسەر بکرێت هەروەک لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش جەختی لەسەرکراوەتەوە و لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە، تاوەکوو چیتر ئەم دوو بابەتە وەکوو پاساو و بیانوو بۆ خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکارنەهێنرێت کە بە داخەوە ئێستا لە مانگی ئەیلوولین، کەچی تازە مووچەخۆران مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت کە پێویست بوو مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تێکەڵی ناکۆکيیەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت هەروەک بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە.
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئاب، رۆژی حەوتی ئەیلول دابەشدەکرێت و بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕی هاوکارییەکە 181 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەک. راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 3ـی ئەیلول، تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگى ئاب کراوە و رۆژی یەکشەممە حەوتى ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت. وەکو پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە. وەزارەتی پێشمەرگەش لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ 3ـی ئەیلوولی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە. دوای گەیشتنی ئەو پارەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان. دوای تەواوبوونی ئەو رێکارانە، بەپێی وەزارەتی پێشمەرگە، لە رۆژی یەکشەممە، 7ـی ئەیلوول دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان دەکرێت. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم مانگەدا، نزیکەی 95٪ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی دیکەش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هێشتا ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە کە خوێندکاران و قوتابییانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆیان دروستکراوە، بەوەی رێگەیان پێنادرێت لە تاقیکردنەوەکاندا بە زمانی کوردی وەڵام بدەنەوە. دەقی راگەیێندراوی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان: دوای دەرچوونی نوسراوی ژمارە (٨٢٩٨) لە (١٦-٧-٢٠٢٥) ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە ڕێگری ئەکات لە وەڵامدانەوەی خوێندکاران و قوتابیان بەزمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکان، ئەوکات و دوای هەوڵەکان وەها ڕاگەیەندرا کە کێشەکە چارەسەرکراوە، بەڵام بەداخەوە ئەو کێشەیە کە خەرقێکی ڕوونی مادە چواری دەستوری عێراقە، هێشتا چارەسەر نەکراوەو ڕێگرێکان وەک خۆیان ماون، بەتایبەتی بۆ خوێندکارانی بەشی یاساو ئەو وانانەی کە تاقیکردنەوەی وەزارین، بۆیە ئێمە لەدەستەی ناوچە کوردستانیەکان بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی مادە چواری دەستور و کێشەی قوتابیانمان چارەسەر بکرێت و ئاریشەکانی بەردەم زمانی کوردی وەک دووەم گەورەترین زمانی بەکارهاتوو لاببرێن. لە هەمان کاتدا داواکارین لە کاربەدەستە بەڕێزەکانمان لە بەغداد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوەو بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت خوێندکاران بەزمانی شیرینی دایک وەڵام بدەنەوەو وەرگێڕی پێویستیش بۆ ڕوونکردنەوەوی وانەکان دابین بکرێت. ئێمە لەکاتی دەرچوونی بڕیارەکەدا وەک دەستەی ناوچە کوردستانیەکان ڕامانگەیاند بڕیار پێویستە بەبڕیار هەڵبوەشێتەوە نەک بە گفتوگۆی زارەکی، عێراق و دەستورەکەی موڵکی گەلانی عێراقەو لەم چوارچێوەیەشدا مافی ڕەوای خەڵکی کوردستانە شەڕی زەوتکردنی مافە دەستورێکانی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا ئەنجامبدات، بێگومان لە بەردەوامی ئەم کێشەیەو پابەند نەبوون بە مادە چواری دەستور و پێشەلکردنی ڕێگای دادگای فیدڕاڵی ئەگرینە بەر. دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "لەماوەى 30 رۆژى داهاتوودا 60 موڵکى کۆمپانیاى چاڤى دەخرێنە زیادکردنى ئاشکراوە". وەزارەتی دارایی 40 موڵکی کۆمپانیای چاڤی و نالیا دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە فرۆشتنی موڵکەکان بەرامبەر قەرزێکی کۆنی وەزارەتی داراییە بە بڕی زیاتر لە 91 ملیار دینار. 40 پارچە زەوی ناو پڕۆژەی چاڤی لاند دەخاتە زیادکردنەوە، بەپێی خەمڵاندنەکان داهات هەریەکێک لەو زەویان کە چالاکی گەشتیاریی لەسەرە ساڵانە 27 ملیۆن دینارە. بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی سەربە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوەى خستوەتەڕوو لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سەرجەم ئەو موڵکانەی کە هاوپێچی ئەم ئاگاداریەن، کە ژمارەیان (٦٠ / شەست) موڵکە و سەرجەمیان [ کەرتی (١) ی ملکندی و دباشان] ن تۆمارن بە ناوی [ کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری – هاوپشکی تایبەت]. لەچەند ڕۆژى ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیاند لەسەر داواکارى ئەوان دەستگیراوە بە سەر ژمارەیەک موڵکی کۆمپانیای نالیا و چاڤی کە پێکهاتوون لە ٦٠ موڵک. لەڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی دەڵێت: لەزیادکردنێکی ئاشکرادا سەرجەم ئەو موڵکانەی کۆمپانیای نالیاو چاڤی دەفرۆشرێت کە دەستیانبەسەرداگیراوە و ژمارەیان ٦۰ موڵکە. دەقى ڕاگەیەندراوەکەى ئەمڕۆ بۆ فرۆشتنى موڵکەکان.. دەقى ڕاگەیەندراوەکە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی، لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سەرجەم ئەو موڵکانەی کە هاوپێچی ئەم ئاگاداریەن، کە ژمارەیان (٦٠ / شەست) موڵکە و سەرجەمیان [ کەرتی (١) ی ملکندی و دباشان] ن تۆمارن بە ناوی [ کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری – هاوپشکی تایبەت] ، ئەویش بەرامبەر قەرزی خاوەن قەرز [ بانکی سلێمانی / ١ ] کە بڕەکەی [٩١,٧٦٠,٦٦٠.٣٥٠] نەوەد و یەک ملیار و حەوت سەد و شەست ملیۆن و شەش سەد و شەست هەزار و سێ سەد و پەنجا دینارە بە ڕەسمی جێبە جێكردنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە، زانیاری زیاتر لەسەر موڵکەکان لە هاوپێچی ئەم ئاگاداریە نوسراوە، جا هەر کەسێک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکات و لە بەشی ژمێریاری بارمتەی یاسایی بە ڕێژەی (١٠٪)ی نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکانی ئاماژەبۆکراو دابنێت و ناسنامەی نیشتیمانی و کارتی زانیاری لەگەل خۆیدا بهێنێت ، زیادکردنەکە لە ماوەی (٣٠/ سی) رۆژدا لە رۆژی دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەدا لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت، ڕەسمی تۆمارکردن و کرێی جاڕجی لەسەر کڕیارە. زانیاریەکان لەسەر موڵکەکان: ناوی خاوەن قەرز / [ بانکی سلێمانی / ١ ] ناوی قەرزار/ [ کۆمپانیای نالیا / سەرەڕای کارەکەی ] جۆری موڵکەکان/ موڵکی پوخت ژمارەی موڵکەکان : تێبینی/ - پێویستە کەسی بەشداربوو لە ڕۆژی دەرچوونی ئەم ئاگاداریە لە ڕۆژنامەدا تا کاتژمێر (١٠:٣٠)ی سەرلە بەیانی ڕۆژی زیادکردنەکە (تآمینات) دابنێت، بەهۆی ئەوەی کە بەشی وەرگرتنی پارەی بەڕێوەبەرایەتیمان لە کاتژمێر (١١) دادەخرێت . - ئەگەر ڕۆژی زیادکردنەکە کەوتە ڕؤژی پشوی فەرمیەوە ئەوا رۆژی دواتر زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت. ١- موڵکی ژمارە (٢١٢ / ١٣٩ کەرتی (١) ی ملکندی و دباشان ) جۆری مولک / موڵکی پوخت شێوازی موڵک / زەوی کە کابینەی گەشتیاری لەسەر دروست کراوە شوێنی موڵک / سلێمانی ، ناو پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند ڕووبەری موڵک / (١٧٤،٣٠) م٢ زەوی + (١٠٠) م٢ بینا (کابینەی گەشتیاری). مافی ڕەفتارکردن / (دراوسێیەتی) سنورەکانی موڵک / باکوری رۆژهەڵات (١٣٩/٣٠٣) ، باکوری رۆژئاوا (١٣٩/٣٠٣) ، باشوری رۆژئاوا (١٣٩ /٣٠٣) ، باشوری رۆژهەڵات (١٣٩ /٣٠٣). داهاتی ساڵانەی / (٢٧،٠٠٠،٠٠٠) بیست و حەوت ملیۆن دینار نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکە: نرخی (١ م٢) لە زەویەکە (٧٠٠،٠٠٠) حەوت سەد هەزاردینارە. (١٧٤،٣٠) م٢ * ٧٠٠،٠٠٠ = ١٢٢،٠١٠،٠٠٠سەد و بیست و دوو ملیۆن و دە هەزار دینار. نرخی (١ م٢) لە بیناکە (٣٥٠،٠٠٠) سێ سەد و پەنجا هەزاردینارە. (١٠٠) م٢ * ٣٥٠،٠٠٠ = ٣٥،٠٠٠،٠٠٠ سی و پێنج ملیۆن دینار. کۆی گشتی موڵک = نرخی زەوی + نرخی بینا (کابینەی گەشتیاری) واتە: (١٢٢،٠١٠،٠٠٠) + (٣٥،٠٠٠،٠٠٠) = (١٥٧،٠١٠،٠٠٠) سەد و پەنجا و حەوت ملیۆن و دە هەزار دینار. ٢- موڵکی ژمارە (٢١٣ / ١٣٩ کەرتی (١) ی ملکندی و دباشان ) جۆری مولک / موڵکی پوخت شێوازی موڵک / زەوی کە کابینەی گەشتیاری لەسەر دروست کراوە شوێنی موڵک / سلێمانی ، ناو پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند ڕووبەری موڵک / (١٧٤،٣٠) م٢ زەوی + (١٠٠) م٢ بینا (کابینەی گەشتیاری). مافی ڕەفتارکردن / (دراوسێیەتی) سنورەکانی موڵک / باکوری رۆژهەڵات (١٣٩/٣٠٣) ، باکوری رۆژئاوا (١٣٩/٣٠٣) ، باشوری رۆژئاوا (١٣٩ /٣٠٣) ، باشوری رۆژهەڵات (١٣٩ /٣٠٣). داهاتی ساڵانەی / (٢٧،٠٠٠،٠٠٠) بیست و حەوت ملیۆن دینار نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکە: نرخی (١ م٢) لە زەویەکە (٧٠٠،٠٠٠) حەوت سەد هەزاردینارە. (١٧٤،٣٠) م٢ * ٧٠٠،٠٠٠ = ١٢٢،٠١٠،٠٠٠سەد و بیست و دوو ملیۆن و دە هەزار دینار. نرخی (١ م٢) لە بیناکە (٣٥٠،٠٠٠) سێ سەد و پەنجا هەزاردینارە. (١٠٠) م٢ * ٣٥٠،٠٠٠ = ٣٥،٠٠٠،٠٠٠ سی و پێنج ملیۆن دینار. کۆی گشتی موڵک = نرخی زەوی + نرخی بینا (کابینەی گەشتیاری) واتە: (١٢٢،٠١٠،٠٠٠) + (٣٥،٠٠٠،٠٠٠) = (١٥٧،٠١٠،٠٠٠) سەد و پەنجا و حەوت ملیۆن و دە هەزار دینار. ٣- موڵکی ژمارە (٢١٥ / ١٣٩ کەرتی (١) ی ملکندی و دباشان ) جۆری مولک / موڵکی پوخت شێوازی موڵک / زەوی کە کابینەی گەشتیاری لەسەر دروست کراوە شوێنی موڵک / سلێمانی ، ناو پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند ڕووبەری موڵک / (١٧٤،٣٠) م٢ زەوی + (١٠٠) م٢ بینا (کابینەی گەشتیاری). مافی ڕەفتارکردن / (دراوسێیەتی) سنورەکانی موڵک / باکوری رۆژهەڵات (١٣٩/٣٠٣) ، باکوری رۆژئاوا (١٣٩/٣٠٣) ، باشوری رۆژئاوا (١٣٩ /٣٠٣) ، باشوری رۆژهەڵات (١٣٩ /٣٠٣). داهاتی ساڵانەی / (٢٧،٠٠٠،٠٠٠) بیست و حەوت ملیۆن دینار نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکە: نرخی (١ م٢) لە زەویەکە (٧٠٠،٠٠٠) حەوت سەد هەزاردینارە. (١٧٤،٣٠) م٢ * ٧٠٠،٠٠٠ = ١٢٢،٠١٠،٠٠٠سەد و بیست و دوو ملیۆن و دە هەزار دینار. نرخی (١ م٢) لە بیناکە (٣٥٠،٠٠٠) سێ سەد و پەنجا هەزاردینارە. (١٠٠) م٢ * ٣٥٠،٠٠٠ = ٣٥،٠٠٠،٠٠٠ سی و پێنج ملیۆن دینار. کۆی گشتی موڵک = نرخی زەوی + نرخی بینا (کابینەی گەشتیاری) واتە: (١٢٢،٠١٠،٠٠٠) + (٣٥،٠٠٠،٠٠٠) = (١٥٧،٠١٠،٠٠٠) سەد و پەنجا و حەوت ملیۆن و دە هەزار دینار. ٤- موڵکی ژمارە (٢٢٠ / ١٣٩ کەرتی (١) ی ملکندی و دباشان ) جۆری مولک / موڵکی پوخت شێوازی موڵک / زەوی کە کابینەی گەشتیاری لەسەر دروست کراوە شوێنی موڵک / سلێمانی ، ناو پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند ڕووبەری موڵک / (١٧٤،٣٠) م٢ زەوی + (١٠٠) م٢ بینا (کابینەی گەشتیاری). مافی ڕەفتارکردن / (دراوسێیەتی) سنورەکانی موڵک / باکوری رۆژهەڵات (١٣٩/٣٠٣) ، باکوری رۆژئاوا (١٣٩/٣٠٣) ، باشوری رۆژئاوا (١٣٩ /٣٠٣) ، باشوری رۆژهەڵات (١٣٩ /٣٠٣). داهاتی ساڵانەی / (٢٧،٠٠٠،٠٠٠) بیست و حەوت ملیۆن دینار نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکە: نرخی (١ م٢) لە زەویەکە (٧٠٠،٠٠٠) حەوت سەد هەزاردینارە. (١٧٤،٣٠) م٢ * ٧٠٠،٠٠٠ = ١٢٢،٠١٠،٠٠٠سەد و بیست و دوو ملیۆن و دە هەزار دینار. نرخی (١ م٢) لە بیناکە (٣٥٠،٠٠٠) سێ سەد و پەنجا هەزاردینارە. (١٠٠) م٢ * ٣٥٠،٠٠٠ = ٣٥،٠٠٠،٠٠٠ سی و پێنج ملیۆن دینار. کۆی گشتی موڵک = نرخی زەوی + نرخی بینا (کابینەی گەشتیاری) واتە: (١٢٢،٠١٠،٠٠٠) + (٣٥،٠٠٠،٠٠٠) = (١٥٧،٠١٠،٠٠٠) سەد و پەنجا و حەوت ملیۆن و دە هەزار دینار. ٥- موڵکی ژمارە (٢٢٥ / ١٣٩ کەرتی (١) ی ملکندی و دباشان ) جۆری مولک / موڵکی پوخت شێوازی موڵک/ زەوی کە کابینەی گەشتیاری لەسەردروست کراوە شوێنی موڵک / سلێمانی ، ناو پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند ڕووبەری موڵک / (١٧٤،٣٠) م٢ زەوی + (١٠٠) م٢ بینا (کابینەی گەشتیاری). مافی ڕەفتارکردن / (دراوسێیەتی) سنورەکانی موڵک / باکوری رۆژهەڵات (١٣٩/٣٠٣) ، باکوری رۆژئاوا (١٣٩/٣٠٣) ، باشوری رۆژئاوا (١٣٩ /٣٠٣) ، باشوری رۆژهەڵات (١٣٩ /٣٠٣). داهاتی ساڵانەی / (٢٧،٠٠٠،٠٠٠) بیست و حەوت ملیۆن دینار نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکە: نرخی (١ م٢) لە زەویەکە (٧٠٠،٠٠٠) حەوت سەد هەزاردینارە. (١٧٤،٣٠) م٢ * ٧٠٠،٠٠٠ = ١٢٢،٠١٠،٠٠٠سەد و بیست و دوو ملیۆن و دە هەزار دینار. نرخی (١ م٢) لە بیناکە (٣٥٠،٠٠٠) سێ سەد و پەنجا هەزاردینارە. (١٠٠) م٢ * ٣٥٠،٠٠٠ = ٣٥،٠٠٠،٠٠٠ سی و پێنج ملیۆن دینار. کۆی گشتی موڵک = نرخی زەوی + نرخی بینا (کابینەی گەشتیاری) واتە: (١٢٢،٠١٠،٠٠٠) + (٣٥،٠٠٠،٠٠٠) = (١٥٧،٠١٠،٠٠٠) سەد و پەنجا و حەوت ملیۆن و دە هەزار دینار. ٦- موڵکی ژمارە (٢٢٦ / ١٣٩ کەرتی (١) ی ملکندی و دباشان ) جۆری مولک / موڵکی پوخت شێوازی موڵک/ زەوی کە کابینەی گەشتیاری لەسەردروست کراوە شوێنی موڵک / سلێمانی ، ناو پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند ڕووبەری موڵک / (١٧٤،٣٠) م٢ زەوی + (١٠٠) م٢ بینا (کابینەی گەشتیاری). مافی ڕەفتارکردن / (دراوسێیەتی) سنورەکانی موڵک / باکوری رۆژهەڵات (١٣٩/٣٠٣) ، باکوری رۆژئاوا (١٣٩/٣٠٣) ، باشوری رۆژئاوا (١٣٩ /٣٠٣) ، باشوری رۆژهەڵات (١٣٩ /٣٠٣). داهاتی ساڵانەی / (٢٧،٠٠٠،٠٠٠) بیست و حەوت ملیۆن دینار نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکە: نرخی (١ م٢) لە زەویەکە (٧٠٠،٠٠٠) حەوت سەد هەزاردینارە. (١٧٤،٣٠) م٢ * ٧٠٠،٠٠٠ = ١٢٢،٠١٠،٠٠٠سەد و بیست و دوو ملیۆن و دە هەزار دینار. نرخی (١ م٢) لە بیناکە (٣٥٠،٠٠٠) سێ سەد و پەنجا هەزاردینارە.
چوار هاوڵاتى کورد کە دەیانویست گەشتى عومرەبکەن لەسەر ڕێگاى نێوان سعودیەو عێراق لەناوچەى عەرعەر توشى ڕوداوى هاتووچۆ دەبن و سیانیان گیانى لەدەستدا. پەیامنێرى هاوڵاتى ڕایگەیاند چوار هاوڵاتى کوردى هەرێمى کوردستان کەخەڵکى هەولێرو مەخمورن هاورێى نزیکن و خێزاندارن ویستویانە بەئۆتۆمبێلى تایبەتى خۆیان گەشتى عومرەبکەن، بەڵام بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممەلەناوچەى عەرعەر توشى ڕووداوێکى هاتووچۆ دەبن و بەوهۆیەوە سێ کەسیان گیان لەدەستدەدات و ئەوى دیکەشیان بریندارە. یەکێکە لەکەسوکارەى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە باس لەڕووداوەکە دەکات و دەڵێت، ئەوانە ئەمشەو کاتژمێر لە١٢ى شەوەوە لەهەولێرەوە بەڕێکەوتوون، هاوڕێى نزیکن و ئاسنگەرن و پێشتریش چەند جارێک چونەتە عومرە هەر بەئۆتۆمبێلى خۆیان، بەڵام ئەمجارە توشى وەرگەڕان دەبن و سیانیان مردوو ئەویشیان برینەکەى سەختە. بەوتەى کەسوکارەکەى ئێستا کەسوکارى ئەو هاوڵاتیانە چونەتە نەخۆشخانەى ڕوومادییەو سەرقاڵى وەرگرتنەوەى تەرمەکانیانن و بڕیارە هەر ئەمڕۆ بگەڕێنرێنەوەو دواتر بەخاک بسپێردرێن.
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پارتی دیموکراتی گەلان - دەم پارتی رایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە کۆبوونەوەیەکدا پێی گوتوون، "رۆژئاوا بۆ من هێڵی سوورە و ئەوێ بۆ من جیاوازە." جەختی لەوەش کردەوە، ئۆجەلان جگە لەمە، هیچ هەڵسەنگاندنێکی دیکەی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لەگەڵ ئەوان نەکردووە، ئەم بابەتەی لەگەڵ شاندی دەوڵەتدا گفتوگۆ کردووە. ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان لە بەشداری بەرنامەیەکی (ژن تیڤی)یدا هەڵسەنگاندنی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و دوایین دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کرد. پەروین بوڵدان بە یادکردنەوەی ئەندامی شاندی ئیمرالی سری سورەییا ئۆندەر دەستی بە قسەکانی کرد و وتی: "خەباتێکی زۆری بۆ ئاشتی لە تورکیا کرد و ئەو خەباتەی لەبیر ناکرێت." پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، جیاوازییەکی بەرچاو هەیە لە نێوان پڕۆسەی ساڵی ٢٠١٥ و ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، ئاماژەی بەوەدا، پشتگیری سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی بۆ پڕۆسەکە پێشکەوتنێکی گرنگە و وتیشی: "باخچەلی کە لە ڕابردوو دژی پڕۆسەکە وەستابوو، ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لەو کەسانەی کە ڕێگای بۆ پرۆسەکە خۆشکردووە." پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەدا کە پێش بانگەوازەکەی باخچەلی هیچ پەیوەندییەک لە نێوان دەوڵەت و ڕێبەر ئاپۆدا نەبووە و بەردەوام بوو: "دوای ئەوەی باخچەلی لە یەکی تشرینی یەکەمدا هاتە لای دەم پارتی و تەوقەیان کرد و هەروەها لێدوانەکانی دوای ئەوە، ئاماژەن بۆ پڕۆسەیەکی نوێ لەسەر ڕێگای ئاشتی." پەروین بوڵدان وتیشی، ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستی باخچەلی بە "عەقڵی دەوڵەت کەوتە کار" ناوبرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر تورکیا ئاشتی ناوخۆیی بەدەست بهێنێت، دەتوانێت ببێتە وڵاتێکی نموونەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لەبارەی هەڵوێست و بۆچوونی ئۆجەلان لەسەر رۆژئاڤای کوردستان، بوڵدان گوتی، "لەگەڵ ئێمەدا، واتە لەگەڵ شاندی دەم پارتی، تەنیا باسی سیاسەتی تورکیای کرد، بەڵام چەند جارێک گوتوویەتی: 'سووریا و رۆژئاوا هێڵی سووری منن. بۆ من ئەوێ جیاوازە.' واتە چەند جارێک لەسەر سووریا ئەمەی خستووەتەڕوو؛ بەڵام جگە لەوە، لەبارەی سووریا و رۆژئاوا هیچ هەڵسەنگاندنێکی دیکەی لەگەڵ ئێمە نەکردووە. ئەو ئاماژەی بەوە کرد، بە گشتی ئەمەی لەگەڵ شاندی دەوڵەتدا تاوتوێ کردووە و کێشەکەی لەوێ گفتوگۆ کردووە و گوتوویەتی ئەگەر دەرفەت دروست ببێت زەمینە بڕەخسێنرێت، دانوستاندن لەو بارەیەوە بە گرنگ دەزانێت." ئەو ئەندامەی شاندی دەم پارتی ئاماژەی بەوە دا، ئۆجەلان چەند جارێک جەختی کردووەتەوە کە دانوستاندن لەگەڵ رۆژئاوا گرنگە و گوتی، "ئەو ئاماژەی بەوە کرد، دەیەوێت لەگەڵیان گفتوگۆ بکات کە لەم بابەتەدا چ ڕێگەیەک پێویستە بگیرێتەبەر و چ بڕیارێک پێویستە بدرێت. ئەمە هێشتا بەدی نەهاتووە، بەڵام ئێمە پێشبینی دەکەین ئەگەر لە پرۆسەکەدا پێشکەوتن دروست ببێت و دەرفەت فەراهەم بکرێن و لەگەڵ بەرپرسانی رۆژئاوا پەیوەندی و کۆبوونەوە دروست ببن، من پێموایە ئەم بابەتە بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت." سێ چەمکی سەرەکی لە دوایین دیداردا پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبەر ئاپۆ لە دوایین کۆبوونەوەدا لەسەر سێ چەمکی سەرەکی وەستاوە و وتویەتی: "بۆ نموونە، ئێمە دەتوانین کێشەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئاشتی و ئەنتیگراسیۆن وەک پاکێجێک ببینین. ئەگەر مرۆڤ دابەشیان بکات بۆ چەند بەشێک و بە جیا مامەڵەیان لەگەڵ بکات، ئەوا هەڵە و نادروست دەبێت، لەسەر گرنگی هەنگاوە خێراکان وەستاوە کە بەیەکەوە ئەنتیگراسیۆن بەدەست دەهێنن، من ئەمە بەم شێوەیە ڕوون دەکەمەوە، ئێستا کۆمیسیۆنێک پێکهێنراوە، ئەم کۆمیسیۆنە دەستی بە کارەکانی کردووە و ئامانجی ئەوە بووە کە دەستبەجێ یاسا دەربکات، چونکە ئەنتیگراسیۆن شتێک نییە کە بەبێ یاسا بەدی بێت، ئێمە دەتوانین باسی ئاشتی بکەین، باسی دیموکراسی بکەین، بێگومان دەتوانین باسی نادادپەروەری و نایاسایی لە تورکیا بکەین و یاسای گونجاو لەگەڵ ئەوەدا دەربکەین، ئەم بابەتانە تاوتوێ بکەین و باسیان بکەین، بەڵام ئەنتیگراسیۆن شتێکی تەواو جیاوازە، چونکە ئەمڕۆ لە چیاکاندا هەزاران کەس هەن کە چەکیان پێیە، ڕێوڕەسمێکی سیمبولی لەناوبردنی چەکەکان بەڕێوەچوو، پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە، بەڵام هێشتا ئەوانەی چەکیان پێیە ماون، ئێستا پێویستە ئەو ڕێگرییەی لەبەردەم ئەوانەی چەکەکانیان پێیە نەهێڵدرێت بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە تورکیا و بتوانن بەشداری سیاسەتی دیموکراتیک بکەن، ئەمەش بە یاسا کە لە لایەن کۆمسیۆنەکە پەسەند دەکرێت ئەنجام دەدرێت." زۆر گرنگە کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجالاندا کۆبێتەوە پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەدا کە زۆر گرنگە کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلاندا بکات و وتی: "ئێمە ناڵێین هەموو کۆمیسیۆنەکە بچێت، ناڵێین هەموو ئەندامان بە یەکەوە بڕۆن، بەڕێز ئۆجالان داوای ئەوەی نەکردووە، وا بیر دەکەینەوە کە نوێنەرێک لە هەر گروپێکیش بچێت بەسە، کەسێک لە ئاکەپە، کەسێک لە مەهەپە، کەسێک لە جەهەپە، کەسێک لە یەنی یۆڵ، کەسێک لە دەم پارتی، شاندێکی نوێنەرایەتی بۆ نموونە لە ٥-٦ کەس یان ٦-٧ کەس پێکبێن بچنە ئیمڕاڵی و وەک شاندی کۆمیسیۆنەکە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەن، ئەمە پڕۆسەکە خێراتر دەکات و بەشدارییەکی ئەرێنی دەکات و زەمینە بۆ پێشخستنی پڕۆسەکە ئامادە دەکات، لە ڕاستیدا ئیرادە بە گشتی لە دەوڵەتدا هەیە، هەوڵەکانی بەڕێز نوعمان کورتولموش زۆر بەنرخن، لێدوان و هەڵسەنگاندنەکانی بەشدارییەکانی لە لێژنەکەدا، جگە لە ڕێگری لە زمانی کوردی گرنگن، ڕێگری لە زمانی کوردی شتێکی جیاوازە، خۆزگە وانەبوایە، دەبوو ڕێگە بدرایە دایکێکمان لەوێ بە کوردی قسە بکات، دەتوانرا وەرگێڕێک لەوێ هەبێت، هاوڕێیانمان دەیانتوانی لەوێ وەرگێڕی بکەن، ڕێگە نەدان بەمە بە بڕوای من بۆ کۆمیسیۆنەکە بوو بە عەیبە، شتێکی ڕاست نەبوو." پەروین بوڵدان ڕێگری کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی لە زمانی کوردی هەڵسەنگاند و وتی: "ڕاستییەکەی ئەوەیە کە گەل کاردانەوەی لێژنەکەی بۆ پرسی کورد، نزیکبوونەوەیان لە زمانی دایک زۆر بە فراوانی پێشوازیی لێکرد و کاردانەوەیان نیشاندا، دەتوانرا لە ڕێگەی وەرگێڕێک ڕێگە بە دایکانمان بدرێت بە کوردی قسە بکەن، تەنانەت مەرال دانش بەشتاشیش وتبووی من دەتوانم وەرگێڕی بکەم، ڕێگەیان بەمەش نەدا، بەڕێز ئۆجالان سەرنجی نەخستە سەر ئەم بابەتە بەڵام بە گشتی دیدارێکی زۆر درێژمان سەبارەت بە ئەرک و قورسی کارکردنی کۆمیسیۆنەکە لە بابەتی دەرچواندنی یاسادا ئەنجامدا، بەڵام چاوەڕوانییەکی گەورە هەیە لە لایەن گەلی کوردەوە، هەموو کەس چاوەڕوانیی هەیە، گەلەکەمان دەتوانێت بڵێت کە سەبارەت بە کورد، ناسنامەمان، کەلتوورمان، بابەتی سەرەکی چارەسەرکردنی پرسی کورد چی دەبێت، زمانی گەلی کورد، ناسنامەی گەلی کورد، کەلتووری گەلی کورد، سەبارەت بە هەموو ئەم بابەتانە، کۆمیسیۆنەکە ئەو کارانە بکات کە دەکەوێتە سەر شانی، بەڵام کۆمیسیۆنەکە ئەرکێکی جیاوازی هەیە، من هەوڵمدا باسی ئەمە بکەم، هەندێک جار بە تەواوی لە کارەکانی کۆمیسیۆنەکە تێناگەین، ئێستا ئەم کۆمیسیۆنە کۆمیسیۆنی چارەسەرکردنی پرسی کورد نیە، بۆ نموونە یاسا دیموکراتیکەکان سەیر بکەن، کاتێک دەوترێت یاسا دیموکراتیکەکان بەڕێز ئۆجەلان ئەمە وەک چارەسەری پرسی کورد نابینێت، بۆ نموونە ئێمە دەڵێین کۆمەڵگای دیموکراتیک، یاساکانی کۆمەڵگای دیموکراتیک، دەبێت ئەمە بگۆڕێت بۆ زەمینەیەک کە ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە زەمینەیەکی یاساییدا کاربکات و لەم زەمینە یاساییەدا بتوانین لە ساڵانی داهاتوودا گفتوگۆ بکەین، یاسا نوێکان دەرچوێنین. بابەتی دیموکراتیکبوونی تورکیا چووەتە قۆناغێکی نوێ کە ئێمە پێی دەڵێین کۆمەڵگەی دیموکراتیکی و ئەم کۆمەڵگەیە لە زەمینەیەکی یاساییدا جێگیر دەکرێت و لەناو ئەمەشدا پێناسەیەک بۆ ئەرکەکان دەکرێت و هەنگاو دەنرێت، ئێستا هەنگاو بە هەنگاو دەچێتە پێشەوە، بەڕێز ئۆجالان باسی لەوەکرد یەکتر بینین کۆتایی دێت، تەکتیکی یهکهم کۆتایی هات، ئێستا کاتی تەکتیکی دووەمە، تەکتیکی یهکهم چەکدانانی پەکەکە، خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکە و هتد بوو، ئێستا قۆناغی دووەم، تەکتیکی دووەمە. ئەمە چییە؟ یاساکان دەردەچن، ئەنتیگراسیۆن دەست پێدەکات، یاسای دیموکراتیکبوون و یاسای ئازادییەکان دەردەچوێنرێن، بێگومان بەمەش گفتوگۆی نوێ درووست دەبێت، بۆیە ناکرێت مرۆڤ هەمووی پێکەوە ئەنجام بدات، هەمووی لە یەک جاردا چارەسەر بکات". ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی پەروین بوڵدان باسی دیداری خۆی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کرد کە دوای ڕێوڕەسمی لەناوبردنی چەکەکان ئەنجامیداوە، پەروین بوڵدان ڕایگەیاند کە باخچەلی ڕێوڕەسمەکەی بە "شکۆدار و ڕێکوپێک" بینی، و نیگەرانی خۆشی دەربڕی کە ئەوانەی چەکەکانیان دانا نەیانتوانی لە هەمان ڕۆژدا بگەرێنەوە تورکیا. بوڵدان ئەم دۆخەی بە "نەبوونی بنەمایەکی یاسایی و دادپەروەری" بەستەوە و وتی: "ئەگەر زەمینەیەک ئامادەکرایە ئەوا ئەمە دەکرا، بەڵام لە وڵاتێکدا کە هیچ گەرەنتییەک نییە، بەرەوپێشچونێکی وا ڕووی نەدا، ئەگەر چاکسازی یاسایی بکرێت، دەتوانرێت بنەمایەک بۆ بەشداریکردن لە سیاسەتی دیموکراتیک ئامادە بکرێت." بوڵدان وتیشی، کە پێشکەوتنی پڕۆسەکە پەیوەستە بەو یاسا و بڕیاڕانەی کە لە کۆمیسیۆنەکەوە دەردەکرێت. پەروین بوڵدان ڕایگەیاند کە دەبێت ناو و کاری کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان بە جیا گفتوگۆی لەسەر بکرێت و وتی: "تێکەڵییەک هەیە، هەندێک کەس وا بیر دەکەنەوە کە ئەم کۆمیسیۆنە کێشەی کورد چارەسەر دەکات یان ئەم کۆمیسیۆنە هەموو یاساکان دەردەکات، ئەمە ڕاست نییە، ئێستا ئەم کۆمیسیۆنە بۆ مەبەستێکی تایبەت دامەزراوە، بۆچی دامەزراوە؟ پەیوەندیدار بە چارەسەری کێشەی کورد دەبێت پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، چەکەکانی دابنێت و بۆ بابەتی ئەنتیگراسیۆن پێویستە هەندێک یاسا دەربکرێن و هەمواربکرێنەوە، کۆمیسیۆنەکە بۆ ئەم مەبەستە دامەزراوە، من پێم وایە زۆر بە بەهایە، چونکە لە مێژووی تورکیادا بۆ یەکەمجارە کۆمیسیۆنێک پەیوەندیدار بە کێشەی کورد دادەمەزرێت، بەڵام سەیری بکەن من ناڵێم پەیوەندیدار بە چارەسەری کێشەی کورد، دەڵێم پەیوەندیدار بە کێشەی کورد کۆمیسیۆنێک پێکهێنرا. ئەو کۆمیسیۆنەی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزرا، جەهەپە و مەهەپە و زۆر پارتی تر ئەندامیان نەبوو، بەڵام ئێستا لەم کۆمیسیۆنەدا نوێنەرایەتی هەموو پارتەکان، هەموو فراکسیۆنەکان هەیە، لەم ڕووەوە زۆر بە بەهایە، تەنانەت پارتە سیاسییە بێ فراکسیۆنەکانیش نوێنەرایەتییان هەیە، بەڵام کۆمیسیۆنەکە کەمێک بە قورسی کار دەکات، بە بڕوای من کارەکانی خاون، زیاتر بۆتە کۆمیسیۆنێک کە کاتەکانی زیاتر بۆ گوێگرتن بەسەر دەبات، ئەمە شتێکی ڕاست نییە، بە بڕوای من ئەمە هەڵەیە، دەبێت بە خێرایی گوێگرتن کۆتایی پێبێت، بێگومان گوێگرتنەکان بە نرخ بوون، بۆ نموونە شەهید، کەمئەندامانی جەنگ، دایکانی شەممە، دایکانی ئاشتی و ئەو کەسانەی کە ساڵانێکی زۆرە لە تورکیادا ئازاریان چەشتووە، ئەوانەی ستەمیان لێکراوە و داوای دادپەروەری و ڕاستی دەکەن و پارێزەرانیش گوێیان لێگیرا، ئەمە گرنگە بەڵام گۆڕینی کۆمیسیۆنەکە کە بە هەفتە و مانگ گوێ دەگرێت کۆمیسیۆنەکە سەرقاڵ و گیرۆدە دەکات". ڕێبەر ئاپۆ: زۆر شت هەیە کە بە کۆمیسیۆنەکەی بڵێم ئەندامی شاندی ئیمرالی پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بکات و سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئەم بابەتە لە دوایین دیداردا وتی: "ئێستا گرنگە کۆمیسیۆنەکە بچێتە ئیمڕاڵی، چونکە دەبێت چاوپێکەوتن لەگەڵ دانوستانکاری سەرەکی بکات، لە هەردوو لایەنیشدا دانوستانکار هەن، بەڕێز ئۆجالان هەیە کە پەکەکە دەڵێت دانوستانکاری سەرەکی ئێمەیە، بەردەنگی ئەم کارە بەڕێز ئۆجالانە، لە لایەکی ترەوە بەڕێز سەرۆک کۆمار هەیە، کە لەوانەیە هەوڵ بدەن ئەم کارە بە ئیرادەی خۆیان بەرەو پێش ببەن، بەڕێز دەوڵەت باخچەلی هەیە، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان هەن، بە تایبەت ئۆزگور ئۆزەل هەیە، دەم پارتی هەیە ، هاوسەرۆکان هەن، لەو باوەڕەدام کە باشترە هەموو ئەمانە گفتووگۆیان لەگەڵدا بکرێت. بۆیە ئێستا چاوپێکەوتن لەگەڵ کارەکتەرەکانی لایەنێک بکرێت و چاوپێکەوتن لەگەڵ کارەکتەری لایەنەکەی تر نەکرێت و بۆچوونەکانی وەرنەگیرێت، وەک بەردەنگی پرسەکە نەبینرێت، هەڵەیەکی گەورەیە، ئەگەر بەڕێز ئۆجالان بانگەوازی نەکردایە، ئەگەر بە پەکەکەی نەگوتایە کۆنگرەی خۆتان ببەستن، خۆتان هەڵبوەشێننەوە، ئایا پەکەکە کۆنگرەی خۆی دەبەست و خۆی هەڵدەوشاندەوە؟ ئایا دەگەیشتینە ئەو قۆناغەی ئێستا تێیداین؟ نەخێر، نەدەگەیشتین، ئەمانە بە بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان دروست بوون و لە لایەکی ترەوە ڕێکخستنێک هەیە کە گوێڕایەڵی دەکەن، بۆیە نەچوونی کۆمیسیۆنەکە، و نەبینینی بەڕێز ئۆجالان وەک بەردەنگ و گوێنەدان پێی هەڵەیەکی گەورەیە، ئێستا بەڕێز ئۆجالان دەڵێت، چەندین شت هەیە کە من بە کۆمیسیۆنەکەی بڵێم، بەڵێ زۆر شت هەیە".
