iQ ئاگاداری ئەو دەنگۆ نادروست و بێ بنەمایانەیە کە لە میدیاکاندا بڵاو بوونەتەوە دەربارەی ئێمە. ئەم تۆمەتانە بەهیچ شێوەیەک ڕاست و دروست نین، وە ئێمە ڕێوشوێنی یاسایی دژی کەسانی بەرپرس دەگرینە بەر کە لە پشتی بڵاوکردنەوەی ئەم تۆمەتانەن.  کە ئەم بانگەشەیانە بەشێک بن لە هەڵمەتێکی گەورەتر بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی کۆمپانیاکەمان. هاوکات لەگەڵ ئەم تۆمەتانە، ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی و مەیدانی بەردەوام دەبینەوە بەڵام خۆشبەختانە هیچیان سەرکەوتوو نەبوون. بۆمان گرنگە ئەم ڕاستیانەی خوارەوە بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە: iQ و هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکانی هەرگیز هیچ چالاکییەکی نایاساییان ئەنجامنەداوە، هەروەها iQ یان هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکانی حوکم نەدراون بە بەشداریکردن لە چالاکی نایاسایی، سەرەڕای تۆمەتەکانی پێشوو.   iQ نە هیچ گرێبەستێکی نوێی واژۆ نەکردووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی وە نە هیچ بڕە پارەیەکی وەرگرتووە لە حکومەتی فیدراڵ. لە ڕاستیدا، ئێمە پارە دەدەین لە چوارچێوەی شێوازی هاوبەشکردنی داهات.   iQ مۆڵەتی وەبەرهێنانی ژێرخانی پێدراوە لە ساڵی 2010 سەبارەت بە گرێبەستی ترانزێت.   iQ Networks لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەخراوەتە لیستی رەشەوە، هەروەها هیچ پارەیەک قەرزدار نییە. ئەو دۆکیومێنتەی کە باسی لێدەکرێت (لیستی ڕەشی وەزارەت) هیچ راست و دروست نییە.   کاتێک ئەم کەمپەینە پڕ لە زانیاری هەڵەیە، وە بە بەڵگەی ڕاست بەرپەرچ دەدرێتەوە، تۆمەتە بێ بنەماکان زیاتر دەبن و درێژە دەکێشن و ڕوونیشە کە هیچ پەیوەندییان بەیەکەوە نییە. ئەم دەنگۆ بێ بنەمایانە تەنها بەمەبەستی چەواشەکردنی خەڵک و لەکەدارکردنی ناوبانگی iQە لە کاتێکدا iQ و عێراق ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە ناوچەکە و لەناوبردنی هەر قۆرخکارییەک. iQ بەردەوامە لە دانانی ستانداردی پیشەسازی لە رێگەی دابینکردنی خێراترین و متمانەپێکراوترین ئینتەرنێت لە هەموو عێراق و بە ئەگەری زۆریشەوە لە ناوچەکەدا. ئێمە پێشوازی دەکەین و ئامادەین بۆ هەموو لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم تۆمەتانە. ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی چارەسەری پێشکەوتووی پەیوەندی بۆ بەشداربووانمان و فراوانکردنی توانا دیجیتاڵییەکانی عێراق. iQ پابەندە بە پێشکەشکردنی نایابترین.  

هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە ڕایدەگەیەنێت هیچ پلانێکیان لە هێزەکانی ئەمەریکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێنەگەیشتووە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانیان بکات. فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "بێگومان داعش و هێزە زیانبەخشەکانی دیکە چاوەڕێی دەرفەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن بۆ چالاککردنەوە و گەیشتنیان بە دۆخی ساڵی 2014". دەوڵەتی ئیسلامی کە بە داعش ناسراوە، لە لوتکەی دەسەڵاتەکانیدا لە ساڵی 2014، دسەڵاتی خۆی بەسەر ملیۆنان کەسدا سەپاند و بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە ناوچەکانی عێراق و سوریای کرد. کەناڵی ئێن بی سی نیوز رۆژی چوارشەممە بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی بەرگری ئەمەریکا بڵاویکردەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پلانەکانی بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا دادەڕێژێت. ئەمەریکا هێزە کوردییەکان بە هاوپەیمانی سەرەکی لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی دەزانێت، بەڵام تورکیای دراوسێی سوریا ئەو هێزانە وەک هەڕەشەیەکی ئاسایشی نیشتمانی دەبینێت و هەوڵەکانی خستوەتەگڕ بۆ سەرکوتکردن و لە چەک داماڵینیان. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە واشنتۆن بڕیارێک سەبارەت بە سوریا سەبارەت بە بوونی هێزەکانی وڵاتەکەی لەوێ دەدات، ئەمەش لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن میدیا ئیسرائیلییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە. دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە نازانێت کێ ئەو زانیاریانەی وتووە، ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارێک لەبارەی سوریاوە دەدەین"، بەبێ ئەوەی زیاتر ڕوونکردنەوە بدات. ترامپ لە ساڵی ٢٠١٨ لە خولی یەکەمی خۆیدا هەوڵی کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە سوریای دابوو، ئەمەش وایکرد جیم ماتیس، وەزیری بەرگری پێشووی سوریا دەستلەکارکێشایەوە.

دادگای هەمیشەیی گەل، سەبارەت بە تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەت تورکیاى داگیرکارو چەتەکانی لە ڕۆژئاواى کوردستان ، لە ڕۆژانی ٥-٦ی شوبات لە برۆکسل کۆدەبێتەوە. لە هۆڵی ماندێلا لە زانستگای ئازادی بڕۆکسل، بەڕێوەچوونی دادگای هەمیشەیی گەل پەیوەست بە تاوانە دژە مرۆیەکانی ڕژێمی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان کە تێیدا دەیان گەورە دادوەر، پارێزە. مافناس، ئەکادیمی و شارەزا بیانی و کورد، هاوکات نوێنەری قوربانیان و شایەتحاڵانی تاوانەکان، بەشدارن. بە مەبەستی ڕێگریکردن لە کۆچی زۆرەملێ، تیرۆرکردن، بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، ئەشکەنجەدان و لەناوبردنی ئاسەوارە کولتوورییەکان، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەوڵەتی تورکیا کراون ڵێکوڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت. ئەو بابەتانەی کە لە دادگادا دەخرێنەبەر باس و لێکوڵینەوەیان لەسەر دەکرێن ئەمانەن: کۆچی زۆرەملێ شایەتحاڵەکان باس لە کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی کورد لە عەفرین و سەرێکانی دەکەن. لە ماوەی ئەم داگیرکارییەدا گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە ئاستێکی بەرچاودا ئەنجامدراوە و ڕاپۆرت لەسەر تاوانەکانی جەنگ وەک توندوتیژی رەگەزی لەخۆ دەگرێت. بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو هەروەها بەڵگە لەسەر ئەوە دەخرێتەڕوو کە دەوڵەتی تورک چەکی قەدەغەکراوی وەک فسفۆری سپی دژی قوتابخانە، نەخۆشخانە و هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی ناوچەکان بەکارهێناوە. تیرۆر و کوشتنی هاوڵاتی مەدەنی بەدواداچوون بۆ کوشتنی هەڤرین خەلەف، یەکێک لە داکۆکیکارانی مافی مروڤ و ئاشتی و هەروەها توندوتیژی دژی کەسانی مەدەنی دەکرێت. لەناوبردنی میراتی کولتووری لەناوبردنی گۆڕە پیرۆزەکانی ئێزدییەکان، هەروەها لەناوبردنی سیستماتیکی شوێنە کولتووریەکان، تاڵانکردنی شوێنەکان، وەک پێشێلکردنی ڕێککەوتنە جیهانییەکان بۆ پاراستنی سەروەت و سامانی کولتووری، لێکوڵینەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت. ئەشکەنجە و بەندکردنی نایاسایی هەروەها ڕاپۆرتەکان لەسەر ئەشکەنجەدان و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی هەمەلایەنە بۆ سەرکوتکردنی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری هاوڵاتیانی ناوچەکە لێکولینەوەی لەسەر دەکرێت. دادگای هەمیشەیی گەلان لەسەر داوای فەرمی ڕێکخراوەکانی بواری یاسا و مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزراوە. ئەم ڕێکخراوانە هەوڵدەدەن پێشێلکارییەکان دژی مافی مرۆڤ لە ناوچەکەدا بەبەڵگە تومار بکەن و کۆتایی بە کردەوە دژە مروییەکان بهێنن. دادگا ئاماژە بەوە دەکات کە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵەکانی بە ئامانجی لەناوبردنی سیستەمی دیموکراتیکی شۆڕشی گەلان لە ڕۆژائاوا  بووە. ئەڤین سوێد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆسەری دیمۆکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا؛ عبدالسلام ئەحمەد, نوێنەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیروت جنێڤیڤ جیرۆجۆس، ئەندامی ئەنجومەنی گەورەشاری پاریس، سەرۆکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لیژنەی ئەنجومەنی پاریس، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی فەرەنسا؛ ڕۆبێرتۆ یۆفیمیا، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی-ڕۆما؛ پابلۆ فێرناندێز فێرناندێز، ڕۆژنامەنووس-ئیسپانیا بەشدارن لەو دانیشتانانەدا. دادگایەک بەهەمان شێوە لە ساڵی ٢٠١٨دا هەڵسەنگاندنی بۆ پێشێلکارییە یاسایی و مرۆییە نێونەتەوییەکانی دەوڵەتی تورک دژ بە گەل و ڕێکخستنەکانی کورد کرد، دادگای هەمیشەیی گەل لە ساڵی ١٩٧٩ لە ئیتاڵیا دامەزراوە.

بەرپرسێکی باڵای نەوتی عێراقی بە دەزگای هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای نەوتی BP تاکو 25 ملیار دۆلار خەرج بکات لە ماوەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی چوار کێڵگەی نەوت و گازی کەرکوکدا، لە کاتێکدا کە بەغداد دەیەوێت وەبەرهێنانە بیانییەکان ڕابکێشێتەوە بۆ ناو وڵاتەکە. بەرپرسەکە وتی ڕێککەوتنەکە واژۆ کراوە و ڕەنگە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا تەواو ببێت، ئەوە پێشکەوتنێکی گەورە دەبێت بۆ عێراق کە بەرهەمهێنانی نەوت تێیدا بەهۆی چەندین ساڵ لە شەڕ و گەندەڵی و تایفەگەرییەوە کەم بووەتەوە، تەنانەت لە کاتێکدا کە دووەم گەورەترین وەبەرهێنەری نەوتە لە ڕێکخراوی ئۆپیکدا، لە دوای تەنها سعودیەوە دێت. بەرپرسە باڵاکە کە ڕاستەوخۆ زانیاریی لەسەر پرسەکە هەیە وتی کۆمپانیای BP لە نێوان 20 بۆ 25 ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات لەسەر ڕێککەوتنێکی هاوبەشکردنی قازانجەکان کە زیاتر لە 25 ساڵ دەخایەنێت. دوای چەندین ساڵ، ئەم گرێبەستە دووەم گرێبەستی گەورە دەبێت لە نێوان عێراق و کۆمپانیایەکی نەوتی نێودەوڵەتیدا، دوای ئەوەی رێککەوتنێک لە بەسڕە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئینرجیزدا کە بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 27 ملیار دۆلار. ڕێککەوتنەکەی BP سەنگ دەخاتە سەر نۆژەنکردنەوەی دامەرزاوەکان لە چوار کێڵگەی نەوت و پەرەپێدانی گازی سروشتی عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە پێویستییەکانی وزەی ناوخۆی عێراق. بەرپرسەکە وتی دانوستانە تەکنیکی و ئابوورییەکان بەباشی بەرەوپێش دەچن و دەکرێت گرێبەستی کۆتایی لە نیوەی یەکەمی مانگی دوو و ڕەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە واژۆ بکرێت. وتیشی بەپێی مەرجەکانی گرێبەستەکە، کۆمپانیای BP توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەر چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک بە بڕی 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی 2 بۆ 3 ساڵدا توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ لانیکەم 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکاتەوە. بەپێی سێ بەرپرسی کۆمپانیای نەوتی باکوور، توانای ئێستای کێڵگەکان 300 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا. بەپێی مۆدێلی دابەشکردنی قازانج کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بەرپرسەکە وتی BP دەتوانێت خەرجیەکان بگەڕێنێتەوە و دەست بە قازانج بکات کاتێک بەرهەمی خۆی لە ئاستی ئێستا زیاتر دەکات. کۆمپانیاکە زانیارییەکی قووڵی لەسەر کێڵگەکانی کەرکوک هەیە. کۆمپانیاکە ئەندامی کۆمەڵەی کۆمپانیاکان بووە کە لە ساڵانی بیستەکاندا نەوتییان لە کەرکووک دۆزییەوە و بە مەزەندەی خۆیان ئەو ناوچەیە نزیکەی 9 ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە کە دەتوانرێت دەربهێندرێت.

ەرۆکی ئەمریکا، نیازی وڵاتەکەی بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە پێشنیاری نیشتەجێکردنی دانیشتوانی کەرتی غەززە بۆ هەمیشەیی لە وڵاتانی دیکە. ئێوارەی سێشەممە، بەکاتی واشنتۆن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەم لێدوانەیدا،  لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوابەدوای دانوستانە دووقۆڵییەکان لە کۆشکی سپی. ترەمپ وتی: ئەمریکا کۆنترۆڵی غەززە دەکات، ئێمەش لەوێش ئەرکێک ئەنجام دەدەین. دۆناڵد ترەمپ پێشنیاری کردووە کە دەکرێت خەڵکی فەلەستین لە وڵاتانی دیکە نیشتەجێ بکرێنەوە لە کاتێکدا ئەمریکا دەست بەسەر غەززەدا دەگرێت بۆ لابردنی بۆمبە نەتەقیوەکان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابوری خاکەکە. ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانی گەشەپێدانی ئابووری (لە کەرتەکەدا) دەستپێدەکەین کە ئامانجی دابینکردنی ژمارەیەکی بێسنوور لە هەلی کار و شوێنی نیشتەجێبوونە بۆ دانیشتوانی ناوچەکە". ترەمپ بانگەشەى ئەوەى کرد غەززە "دەتوانێت ببێتە ڕیڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دوای ئەوەی وڵاتەکەی دەستی بەسەردا گرت و پەرەی پێدا. ترەمپ ئەگەری بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە ئاوەدانکردنەوەی غەززە بەدوور نەگرت و پێشبینیشی کرد ئەمریکا "خاوەنیەتی درێژخایەن" لە غەززە بگرێتە ئەستۆ. ترەمپ هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد، تاکە هۆکار کە فەلەستینییەکان نایانەوێت بگەڕێنەوە غەززە بەهۆی ئەوەیە کە هیچ بژارەیەکی دیکەیان نییە. هەروەها غەززەی وەکو ناوچەیەکی وێرانە ناوبرد. دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەیدا وتی، سعودیە داوای لێنەکردووە کە دەوڵەتی فەلەستین دابمەزرێنن. هەروەها پێشنیازی ئەوە دەکات خەڵکی غەززە بۆ شەش ناوچەی دیکە بگوازرێنەوە.  ترەمپ باسی لەوە کرد کە پێویستە خەڵکی غەززە لە میسر و ئوردن جێگیر بکرێن. ئەمە سەرەڕای ئەوەی سەرۆکانی ئەو دوو وڵاتە قسەیەکی جیاوازیان کردووە لەوبارەیەوە. سەرۆکی ئەمریکا گوتی، وڵاتانی دیکەش ئامادەن خەڵکی غەززە وەربگرن، بەڵام ناوی وڵاتەکانی نەهێنا.  دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە چەند وڵاتێک کرد کە زۆر دەوڵەمەندن و ئامادەن بە پارەکانیان هاوکاریی خەڵکی غەززە بکەن کە لە شوێنی دیکە جێگیر ببن  لە چوارچێوەیەکی دیکەدا ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە سەردانی ئیسرائیل، غەززە، سعودیە و شوێنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

دۆناڵد ترەمپ واژۆی لەسەر یاداشتێکی سەرۆکایەتی کرد تاوەکو ئەمریکا سیاسەتێکی تووند بەرامبەر بە ئێران بگرێتەبەر بۆ ئەوەی رێگەی لێبگرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.  رۆژی سێ شەممە، 4ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی ژمارەیەک فەرمانی سەرۆکایەتی واژۆ کرد، قسەی بۆ رۆژنامەنوسان کرد.  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رۆژى سێشەممە فەرمانێکى واژۆکرد کە ڕێگری لە ئێران دەکات ببێتە خاوەنى چەکی ئەتۆمی، لەگەڵ ئەوەشدا هیواى خواست ناچارنەبن یاداشتەکە دژى تاران بەکاربهێنن و لەجیاتى ئەوە بتوانن لەگەڵ ئەو وڵاتە بگەنە رێککەوتن، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانى تاران ئەنجام دەدات لەو بارەیەوە. بەگوێرەی ئەو یاداشتەی کە ترەمپ بۆ گوشارکردنە سەر ئێران واژۆی کردووە، هەموو فەرمانگەکانی حکومەتی ئەمریکا دەبێت سزای نوێ بۆ سەر ئێران دابڕێژن.  ترەمپ پەشیمانی لەبارەی گرتنەبەری رێکارەکان بەرامبەر بە ئێران نواند، وتی، "ئەمە یەکێکە لەو شتانەی کە لێی دوودڵم. هەموو کەس دەیانەوێت من ئەوە واژۆ بکەم، من واژۆیان دەکەم زۆر تووند دەبێت بۆ ئێران." سەرۆکی ئەمەریکا هەرچەندە جەختیکردەوە کە لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی مەسعوود پزیشکیان گفتوگۆ و دانوستان دەکات، ئاماژەى بەوەشکرد، ئێران ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت و ئەمەریکا مافی خۆیەتی ڕێگری لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بە وڵاتانی دیکە بکات. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە ماوەی خولی یەکەمیی سەرۆکایەتیدا، سیاسەتی "ئەوپەڕی فشاری" دژی ئێران جێبەجێکرد و ساڵى 2018 تاک لایەنە لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە، دوابەدوای ئەوەش سزای قورسی ئابووری بەسەر ئێراندا سەپاند. پرسیاری ئەوە لە ترەمپ کرا، ئایا ئێران چەند لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیکە؟ لە وەڵامدا وتی: ئەوان زۆر زۆر نزیکن. لەبارەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر خۆی و ئەگەری هەوڵی کوشتنی پرسیار لە ترەمپ کرا، ئەویش لە وەڵامدا گوتی، "ئەوان ئەو شتەیان نەکردووە و شتێکی زۆر خراپە ئەگەر ئەوە بکەن، ئەگەر ئەوان ئەوە بکەن، دەسڕێنەوە، هیچ شتێک نامێنێت. هەروەها نابێت توانای ئەوەیان هەبێت. هەفتەى رابردوو عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى ئێران و مەسعود پزیشکیان سەرۆکى ئەو وڵاتە رێککەوتن لەسەر هەڵکردنى گڵۆپى سەوز بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ بەمەبەستى گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بەرنامەى ئەتۆمی.   

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکى دیکە دووپاتی کردەوە کە فەلەستینییەکان جگە لەبەجێهێشتن و چوونەدەرەوەیان لەکەرتی غەززە، هیچ بەدیلێکی دیکەیان نییە.  ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێت میسر و ئوردن پێشوازی لە پەنابەرە فەلەستینییەکانی غەززە بکەن. ئەو وتیشى: مەرج نییە من پشتگیری لەوەبکەم کەئیسرائیل لە غەززە نیشتەجێ ببێت. لە لێدوانێیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، زۆرێک لە فەلەستینییەکان دەیانەوێت کەرتی گەمارۆدراوی غەززە بەجێبهێڵن، بۆ ئەوەی لە شوێنێکی دیکەدا بژین ئەگەر دەرفەتیان پێبدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموایە زۆر دڵخۆش دەبن" لەو بارەیەوە. ئەم وتانەی ترامپ لە کاتێکدا بوو کە نێردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتڕاستی کردەوە کە کێشەی سەرەکی کە دانیشتوانی ناوچەی فەلەستین بەرەو کوێ دەڕۆن، دەبێت چارەسەر بکرێت. ستیڤ ویتکۆف ڕۆژی سێشەممە لە دەرەوەی کۆشکی سپی پێش هاتنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ دیدار لەگەڵ ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: چاومان لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانە لە ناوچەکەدا بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان بەرەو کوێ دەڕۆن.

ــ ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرێکی هەمیشەیی، چاودێری گرنگیی ئەم داوایە دەکەین ــ  ئەو زمانەی تائێستا دەسەڵاتداران قسەی پێ دەکەن خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی ناکات هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) ڕایدەگەیەنێت  عەبدوڵا ئۆجەلان ئامادەکارى دەکات بۆ ئەوەى بەمزووانە داوایەکی مێژوویی بکات. هاوسەرۆکی پارتی دەم تونچەر باکرهان لە پەرلەمانی تورکیادا، لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا دەڵێت "ئۆجەلان ئامادەکاری دەکات بۆ داوایەکی مێژوویی لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ پرسی کورد. ئەو وتیشى: ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرێکی هەمیشەیی و ڕیشەیی، چاودێری گرنگیی ئەم داوایە دەکەین و پشتگیری دەکەین." عەبدوڵا ئۆجەلان لە 15 ی مانگی دووی ساڵی 1999 دا لە کینیا دەستگیرکرا و لەو کاتەوە لە دوورگەیەک لە تورکیا لە زینداندایە، میدیاکانی تورکیا باسییان لەوە کردووە کە لەوانەیە ئۆجەلان لە 15 ی دووداو لە ساڵیادی دەستگیرکردنەکەیدا بەیاننامەکەی بڵاوبکاتەوە. باکرهان ئاماژەی بەوە نەدا ئۆجەلان بە نیازە چی ڕابگەیەنێت، لێدوانەکانی پێشنیاری ئەوەیان کرد کە هەر داوایەک بۆ دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە پەیوەست دەبێت بەو هەنگاوانەوە کە تورکیا دەیانگرێتەبەر. باکرهان وتی پارتی دەم کە سێیەم گەورەترین پارتی پەرلەمانە لە تورکیادا داوای لە حکومەت کردووە، ئەو زەمینەیە بەهێز بکات کە لەگەڵ ڕژدیی ئەم داوایەدا دەگونجێت و ڕۆڵی خۆی لە چارەسەرێکی مێژوویدا بگێڕێت. باکرهان بە پێویستی زانی ئەو دەرفەتە مێژوویییە لە دەست نەدرێت، هاوکات هۆشداری لەوەشدرا قسەکردن بە زمانێکی هەڕەشەئامێز و ژەهراوی لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە زیان بە پرۆسەکە دەگەیەنێت و دەڵێت: "مادام ئۆجەلان ڕایگەیاندووە دەتوانێت دۆخەکە لە شەڕ و پێکدادانەوە بگۆڕێت بۆ زەمینەی یاسایی، پێویستە زمانی ئاخاوتنی دەسەڵاتدارانیش لەگەڵ ئەوە بگونجێت. ئەو زمانەی تائێستا دەسەڵاتداران قسەی پێ دەکەن خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی ناکات".

ئەنجومەنى نیشتیمانى کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع دەکات بەبۆنەى دیاریکردنى بە سەرۆکى سوریا، هیواى ئەوەش دەخوازن لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت. پیرۆزباییەکەى ئەنەکەسە، لەکاتێکدایە ئیدارەى خۆسەر لە رۆژئاواى کوردستان رێوشوێنەکانى دانانى ئەحمەد شەرعى بە نایاسایی دەزانن. ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا، وێڕاى پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع، هیواى سەرکەوتنى بۆ دەخوازێت لە ئەرکەکەیدا بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنى جددى بۆ کۆتایی هێنان بە ئازارەکانى گەلى سوریا و بەدیهێنانى سەقامگیریی و ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن و داڕشتنى دەستور. لەبەیاننامەکەیاندا دەڵێن: دەخوازین سەرکەووتوبێت لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لە قۆناغێکی گرینگدا کە پێویستی بە هەنگاوی جدی هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی سوریا، چەسپاندنی سەقامگیری، هەلومەرجی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە، و داڕشتنی دەستوورێک کە مافەکانی هەموو سوورییەکان مسۆگەر بکات. ئەنەکەسە، لەبەشێکى دیکەى بەیاننامەکەیاندا، داوادەکەن کاربکات بۆ گەڕانەوەى سەرجەم ئاوارەکان لەناویاندا خەڵکى عەفرین و سەرێکانى و گرێ سپى بۆ ناوچەکانیان. ئەنەکەسە جەختدەکاتەوە، سەرکەوتنى ئەم قۆناغە پێویستى بە پڕۆسەیەکى سیاسی گشتگیرە بە بەشدارى سەرجەم پێکهاتەکانى سوریا و پێویستى کۆتایی هێنان بە ستەمى مێژوویی لەسەر گەلى کورد و پەسەندکردنى مافەکانیان لەدەستور و بەدیهێنانى شەراکەتى راستەقینە و بنیاتنانى وڵاتێکى فرەیی لامەرکەزى.

دادگای فیدڕاڵی عێراق کارکردن بە هەرسێ یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لە کەرکووک و باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی ڕاگرت، تا ئەو کاتەی ئەو سکاڵایانەی لەبارەیانەوە تۆمارکراون لەلایەن دادگاکەوە یەکلایی دەکرێنەوە. ئەمڕۆ سێ شەممە، بەنوسراوێک دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق کارکردنى بە یاساکانى بارى کەسێتى و گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ و لێبوردنى گشتى راگرت، دواى 15 رۆژ لە پەسەندکردنیان لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە. ئەو سێ یاسایە کە داواکارى هەر سێ پێکهاتەى شیعە و سوننە و کورد بوو، لە کۆبوونەوەى 21 ى کانونى دووەمى رابردوودا بەیەکجار لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە پەسەندکران. بەپێی دەقى بڕیارى دادگاى فیدراڵى، راگرتنى کارکردن بەو سێ یاسایە رێوشوێنێکى کاتییە تا ئەو کاتەى سکاڵاکان لەسەر پەسەندکردنیان یەکلایی دەکرێتەوە. لە دانیشتنى ڕۆژى ٢١ى مانگى ڕابردوودا پەرلەمانى عێراقدا، سێ یاسا پەسەندکران، کە پێشتر کێشەو گرفتى زۆریان لێکەوتەوەو هەریەک لەو یاسایانە بەلای یەكێك لە پێكهاتەكانەوە گرنگە، ئەو سێ یاسایەش گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان و یاسای باری كەسیی و لێبوردنی گشتییە. پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە بەلاى کوردەوە زۆر جێى بایەخ بووە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحمود مەشھەدانی لە میانی دیداری لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان لە تاران جەختی کردەوە لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەحمود مەشھەدانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران چاوی بە سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان کەوتووە. ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران خراوەتە بەرباس و لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات. باسی لەوەش کردووە کە لە ھەر میانی دیدارەکەدا، باس لە پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران کراوە. ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پێشھاتەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی و ڕەنگدانەوەی پێشھاتەکان لەسەر وڵاتانی ناوچەکە. ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحمود مەشھەدانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران

بزوتنەوەى حەماس ڕایدەگەیەنێت، لێدوانی ئەو دیلە فەڵەستینییانەی ئازادکراون ئەوە دەردەخەن کە ئەوان هەتا چەند ڕۆژێک پێش کاتی ئازادکردنیان، تەنانەت هەتا دوایین ساتەکانیش مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە. لەو بارەیەوە حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە کراوە کە دیلە فەڵەستینییەکان ڕووبەڕووی پشتگوێ خستنی پزیشکی، برسێتیی، تینوێتیی و نەبوونی دەرمان بوونەتەوەبەتایبەتیش ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە. هەروەها هاتووە: ئەمە تاوانێکی جەنگی تەواوە کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەرى ئیسرائیلەوە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو ئەنجامدراوە و پێشێلکارییەکی دڕندانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە دەرهەق بە دیلەکانە". هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە کاردانەوەی خاچی سوور کراوە بەرامبەر بە مامەڵەی ئیسرائیل لەگەڵ دیلە فەڵەستینییەکان لە کاتی گواستنەوەیان لە گرتووخانەی نەگەڤ و، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە ئەم تاوانانە گەورەترین نیشاندەری ئەوەن کە ئیسرائیل یاسای نێودەوڵەتیی ناناسێت. بە پێچەوانەی دەرکەوتنی فەلەستینییە ئازادکراوەکان، دیلەکانی ئیسرائیل کە لە غەززە ئازادکرابوون، وا دەرکەوت کە تەندروستیان باش و جل و بەرگی باشیان لەبەردا بوو و لەگەڵ ئازادکردنیان دیارییان وەرگرتبوو. لە 19ی مانگى یەکى ئەمساڵ، ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان بە سێ قۆناغ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە هەریەکەیان 42 ڕۆژ دەخایەنێت لە ماوەی یەکەمدا دانوستانەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم و سێیەم بەردەوامن، بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و پاڵپشتی وڵاتانى دیکە. لە نێوان ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ١٩ی یەکى ٢٠٢٥، ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا، کۆمەڵکوژیەکى گەورەى لە غەززە ئەنجامدا و زیاتر لە ١٥٩ هەزار فەلەستینی کوژران و بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون و زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕایدەگەیەنێت کولتوری ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، شه ڕی ناوخۆ، تیرۆر، ئاژاوه و فیتنه به شێکی دانەبڕاوی گروپە بەکرێگیراوەکانى سەربە تورکیایەو ستراتیژێکی جێگیرى ئەوانە کەپەیڕەوی دەکەن.  بەمەبەستى ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنى، تەقینەوەکەى ئەمڕۆى شارى مەنبەج هەسەدە ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى بڵاوکردەوە. لەبەشێکى بەیاننامەکەى هەسەدە دەڵێت:هێزەکانمان کە ئەزموونی بەرفراوانیان هەیە لە ئاشکراکردنی تاوانباران، ئەزموونی لێکۆڵینەوەکانیان دەخەنە بەردەم ئیدارەی دیمەشق بۆ دەستنیشانکردنی لایەنە تاوانکارییە ڕاستەقینەکانی پشت ئەم بۆردومانانە. سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەمە، بەرگریی شارستانیی سووریا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری منبجی رۆژهەڵاتی حەلەب، "14 ژن و پیاوێک کوژران و 15 کەسی دیکەش بریندار بوون." بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی سووریا، بەشێکی برینداران برینەکانیان سەختە، هەموو ئەوانەی بەر تەقینەوەکە کەوتوون، "کرێکاری کشتوکاڵین."  دەقى بەیاننامەکەى هەسەدە بەیاننامەیەک بۆ شەرمەزارکردنی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی منبج هێزه کانمان، هێزه کانی سوریای دیموکرات، دوایین بۆردومانی تیرۆریستی که به یانی ئه مڕۆ له مه نبهج ڕوویدا، ئیدانه ده که ن و دووپاتی ده که نه وه که کولتوری ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، شه ڕی ناوخۆ، تیرۆر، ئاژاوه و فیتنه به شێکی دانهبڕاوی کرده وه ی فراکسیۆنه به کرێگیراوه کانی سه ڕ به ستراوه تورکیا، و ستراتیژێکی جێگیرە کە ئەوان پەیڕەوی دەکەن بۆ تیرۆرکردنی خەڵک و ڕێگریکردنیان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی خراپی مەنبەج لە دۆسیەی دزی و تاڵانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر کە لەلایەن ئەندامانی ئەو کوتلانە پراکتیزە دەکرێن. هێزەکانمان کە ئەزموونی بەرفراوانیان هەیە لە ئاشکراکردنی تاوانباران، ئەزموونی لێکۆڵینەوەکانیان دەخەنە بەردەم ئیدارەی دیمەشق بۆ دەستنیشانکردنی لایەنە تاوانکارییە ڕاستەقینەکانی پشت ئەم بۆردومانانە، هەروەها ئەو لایەنانەی کە هەوڵی پەردەپۆشکردنی کارەکانیان دەدەن لە ڕێگەی تۆمەتی ئامادەکراوەوە کە بریتین لە ئاراستەی هێزەکانمان دەکات چەند خولەکێک دوای ڕوودانی ئەم ڕووداوانە بەبێ لێکۆڵینەوە یان بەڵگە لە هەوڵێکدا بۆ لابردنی گومان لە نهێنی ڕاستەقینەی لایەنەکانی پشتەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات

 بڕیارە سبەینێ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی کاتى کۆمارى سوریا، سەردانى توركیا بکات و  لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی داگیركەری تورك كۆدەبێتەوە. فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لەرێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاماژەی بەوەکرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان بانگێشتی ئەحمەد شەرعی کردووە بۆ تورکیا و سبەی شەرع دەگاتە ئەنقەرە. لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکاندا کە بڕیارە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوەبچن، دوا پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێدەکرێن و هەستانەوەی وڵاتەکە لەڕووی ئابووری و بنیاتنانی سەقامگیریی و ئاسایشی هەمیشەیی لە سووریا و هەنگاوە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات لەوبارەیەوە دەخرێنە بەرباس. هاوکات میدیا عەرەبییەكان سەبارەت بە وادەی سەردانی ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەستەی تەحریر شام بۆ ئەنقەرەوە و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی زانیاری نوێ دەخەنەڕوو. میدیاكان ئاماژە بەوەدەکەن، سەردانەكە لەسەر بانگهێشتنامەی ئەردۆغانی سەرۆكی دەوڵەتی داگیركەری تورك بووە، بڕیارە پێشهاتەكانی سووریا تاوتوێ بكەن. جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە پاڵپشتیكردنی گرووپە چەتەكان لە سووریا و تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە. دوایین سەردانی کاربەدەستێکی باڵای تورکیا بۆ دیمەشق 26ـی مانگی رابردوو بوو کاتێک ئیبراهیم کاڵن لە دووەم سەردانیدا دواى کەوتنی ئەسەد گەیشتە سووریا و رۆژی 22ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووش هاکان فیدان سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە. هاوکات شاندێکی باڵای حکومەتی سووریا کە لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکە پێکهاتبوون، رۆژی 15ـی مانگی رابردوو سەردانی ئەنقەرەیان کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و کاربەدەستانی باڵای تورکیا کۆبوونەوە.

مەحموود مەشهەدانى، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، لەو سەردانەدا، تیشک دەخاتە سەر دوو فایلی گرنگ کە بریتین لە مەلەفی گروپە چەکدارەکان و نزیکبوونەوەی سوریاو تورکیا لەگەڵ عێراق، ئەمەش بەپێى راپۆرتى میدیا عێراقیەکان. لەژێر ڕۆشنایی ئەو قسانەی باس لە لێکنزیکبوونەوەی سوریا- تورکیا-عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا دەکرێت، هەروەها زیانی ئێران بەهۆی ئەم لێکنزیکبوونەوەیەوە، بەتایبەتی کە ساڵانێکە عێراق لەژێر هەژموونى ئەو وڵاتەدایە. سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحمود مەشهەدانی، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێکەوت دوو فایلی گرنگ لە گیرفانیدایە. بەپێى هەواڵى میدیاکان ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی هات کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران، محەمەد باقر قالیبافەوە. ڕۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2024، محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، مەحمود ئەلمەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بانگهێشت کردبوو بۆ سەردانی ئێران. چەند سەرچاوەیەکى جیاواز بە ماڵپەرى عالەم ئەلجەدیدیان ڕاگەیاندووە، “سەرۆکی پەرلەمان لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەکی فەرمیدا سەردانێکی خێرا بۆ تاران دەکات، کە تیایدا کۆمەڵێک فایلی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت”. ئاماژەی بەوەشکرد، "مەشهەدانی لە سەردانەکەیدا بۆ تاران، تیشک دەخاتە سەر دوو فایلی گرنگ کە بریتین لە مەلەفی گروپە چەکدارە شیعەکان و نزیکبوونەوەی سوریا و تورکیا لەگەڵ عێراق". دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، قسەی فراکسیۆنە عێراقییەکان کە داوای دەرکردنی هێزە ئەمریکیەکانیان لەو وڵاتە دەکرد، کەمتر بووەوە، هەروەها دەستیان کردووە بە چاوخشاندنەوە بە داواکارییەکانیان، بە گوتەی بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکی کە بۆ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس قسەیان کردووە. ئاژانسەکە ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ، ڕووخانی ئەسەد، هاوپەیمانی ئێران، بووە هۆی لاوازبوونی نفوزی تاران لە ناوچەکەدا، ئەمەش وایکردووە ئەو گروپانەی هاوپەیمانی لەگەڵدا بوون لە عێراق هەست بە لاوازی بکەن.