- شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد. - سەردانەكە بۆ مەبەستی پێک هێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتى هەرێمی كوردستانە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لە دڵشاد شەهاب ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و پشتوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن لەهەولێر وهۆشیار زێباری سەرۆکی دانوستکاری پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد. پەیامنێری هاوڵاتی ئاشكرای كرد شاندەكەی پارتی لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید پێشوازیان لێکرا و سەردانەكە بۆ مەبەستی پێک هێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتى هەرێمی كوردستانە. ئەمڕۆ دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستاندنی پارتی رایگەیاند دەست بە سەردانەکانیان دەکەن و بەبێ جیاوازی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەن.
- ئەمریكا هەوڵدەدات بۆ گهیشتن به ئاگربهست له غهززه و ئازادكردنی بارمتهكان و كۆتاییهێنان به شهڕهكه. - ئهمریكا له ڕۆژی چوارشهممهوه ههوڵه نوێیهكانی بۆ گهیشتن به ئاگربهست له كهرتی غهززه دهستپێدهكات. ئامادەکردنی: هاوڵاتی جۆ بایدن سهرۆكی ئهمریكا ڕایگهیاند، واشنتن ههمو ههوڵێك دهدات لهگهڵ ناوبژیوانان بۆ گهیشتن به ئاگربهست له غهززه و كۆتاییهێنان به شهڕهكه بهبێ ئهوهی حهماس له دهسهڵاتدا بێت. جۆ بایدن لهسهر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویهتی، له ڕۆژانی داهاتودا ئهمریكا ههوڵێكی دیكه دهدات لهگهڵ توركیا و میسر و قهتهر و ئیسرائیل و ئهوانی دیكه بۆ گهیشتن به ئاگربهست له غهززه و ئازادكردنی بارمتهكان و كۆتاییهێنان به شهڕهكه بهبێ ئهوهی حهماس له دهسهڵاتدا بێت. لای خۆیهوه جهیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی ڕایگهیاند، ئهمریكا له ڕۆژی چوارشهممهوه ههوڵه نوێیهكانی بۆ گهیشتن به ئاگربهست له كهرتی غهززه دهستپێدهكات. جهیك سولیڤان له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهناڵی MSNBC ڕایگهیاند، سهرۆك بایدن بهنیازه دهست به ئهم كاره بكات له ڕێگهی نێردراوانهوه كه پهیوهندی لهگهڵ توركیا و قهتهر و میسر و ئهكتهرهكانی دیكهی ناوچهكهدا دهكهن. دوای ئهوهی ئاگربهستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا له لوبنان كهوته بواری جێبهجێكردنهوه، بزوتنهوهی حهماس ڕایگهیاند، پابهندن به هاوكاریكردن لهگهڵ ههر ههوڵێكی ئاگربهست له كهرتی غهززه.

- ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە. - ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنورییەکان ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت. ئامادەکردنی: هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم كهشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوی راگهیاند و بهپێی پێشبینیهكانیش، تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری باران بارینی پچڕ پچڕی هەیە، پاشان ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە. بهڕێوهبهرایهتیەكە لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ چوار شەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنورییەکان ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەم ناوچە جیا جیاکانی دیكە تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارینی پچڕ پچڕی هەیە، لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارینەی روی لەناوچەکە کردبو کۆتای دێت، ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ . ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت، هەروەها بەرزترین پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 13 پلەى سیلیزى سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى دهۆک : 10 پلەى سیلیزى کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى سۆران : 10 پلەى سیلیزى گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
- له دوای رێككهوتنی ئاگربهست له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان كۆچی پێچهوانه بهرهو لوبنان دهستیپێكرد. - سوپای ئهو وڵاته و سوپای ئيسرائيل داوايان لە هاوڵاتیانی وڵاتهكه کرد ئارامبگرن لە گەڕانەوەیان. ئامادەکردنی: هاوڵاتی له دوای رێككهوتنی ئاگربهست له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان كۆچی پێچهوانه بهرهو لوبنان دهستیپێكرد، سوپای ئهو وڵاته و سوپای ئيسرائيل داوايان لە هاوڵاتیانی وڵاتهكه کرد ئارامبگرن لە گەڕانەوەیان بۆ ئەو گوند و شارۆچکە و ناوچانهی کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل هاتونەتە ناویەوە، چاوەڕوانی کشانەوەی خۆیان بن بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست. سوپای لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ چونە بواری جێبەجێکردنی ئاگربەست، سوپا کاردەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ تەواوکردنی جێگیرکردن لە باشور بەگوێرەی ئەرکی حکومەتی لوبنان، هەروەها بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە لوبنان (یونیفیل) لە چوارچێوەی بڕیارنامەی 1701. سوپای لوبنان جەختیكردهوه لە گرنگی پابەندبونی گەلی لوبنان بە ڕێنماییەکانی ئەو یەکە سەربازییانەی کە لە ناوچەکەدا جێگیرکراون، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی خۆیان، داوای لەو خێزانانە کرد کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی دیکە، وریابن لە بۆمبی و تەقەمەنی نەتەقێنراو و کەلوپەلی گوماناوی کە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە بەجێماوە. کاتژمێر 4:00ی بهرهبەیانی ئهمڕۆ چوارشەممە بە کاتی لوبنان، ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای زیاتر لە ساڵێک شەڕی نێوان هەردولا، سوپای ئیسرائیلیش لە بەیاننامەیەكدا داوای لە هاوڵاتیانی لوبنان كرد كە ئاوارەبوون ئارام بگرن و پەلە نەكەن لەگەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان.
- فشاری ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل ڕێگربوە هێرش بکاتە سەر عێراق. - ئەمریکا نایەوێت جەنگەکە لەوە زیاتر فراوان ببێت. - بەرژەوەندی زۆری ئەمریکا لە عێراق وایكردوه رێگربێت له ئهنجامدانی هێرش بۆ سهر عێراق لهلایهن ئیسرائیلهوه. ئامادەکردنی: هاوڵاتی جەبار یاوەر شارەزای کاروباری سەربازی ڕایگهیاند، لە دوای شەڕی غەززە لە هەر وڵاتێکەوە هێرش کرابێتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر ئەو وڵاتە، وەک لوبنان و یەمەن و سوریا، بەڵام فشاری ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل ڕێگربوە هێرش بکاتە سەر عێراق. جەبار یاوەر لهبارهی ههڕهشهكانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سهر عێراق به دهنگی ئهمریكای ڕاگهیاند، عێراق هەوڵدەدات خۆی دوربخاتەوە و تێوەنەگلێت لەو شەڕەی کە هەیە، بەپێی بەدواداچونەکانی خۆم بۆ هەواڵەکان، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردو دوای نامە هەڕەشە ئامێزەکەی ئیسڕائیل هەست بەجۆرێک لە کپبونی ئەو گروپە چەکدارانەی عێراق دەکرێت کە ڕۆژانە هێرشیان دەکردە سەر ئامانجە ئیسڕائیلییەکان، بۆیە عێراق دەیەوێت لە ڕەگای دیپلۆماسیەوە هەڕەشەکان لەخۆی دوربخاتەوە". ئاماژهی بهوهشكردوه، بونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، فشاری ئەمریکا هەتائێستا ڕێگربوە لەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق، چونکە دەبینین لە دوای شەڕی غەززە لە هەر وڵاتێکەوە هێرش کرابێتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر ئەو وڵاتە، وەک لوبنان و یەمەن و سوریا، بەڵام فشاری ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل ڕێگربوە هێرش بکاتە سەر عێراق. بهبڕوای جەبار یاوەر، "ئەمریکا نایەوێت جەنگەکە لەوە زیاتر فراوان ببێت، ههروهها بونی بەرژەوەندی زۆری ئەمریکا لە عێراق" وایكردوه رێگربێت له ئهنجامدانی هێرش بۆ سهر عێراق لهلایهن ئیسرائیلهوه. ئهوهشی خستوهتهڕو، "عێراق ناتوانێت بەرپەرچی هیچ هێرشێکی ئیسڕائیل بداتەوە، نەدەتوانێت ئاسمانی عێراق بپارێزێت لە هاتنی هەر فڕۆکەیەکی ئیسڕائیل نەدەشتوانێت هێرش بکاتە سەر ئیسڕائیل وەک وەڵامدانەوە لە حاڵەتی هێرشی ئیسڕائیل".
- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و گفتوگۆ لەبارەی دو پرسەوە دەكرێت. - بریتین لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و پێدانی پارە بەشێوەی قیست لەلایەن زیادەڕۆكارانەوە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و گفتوگۆ لەبارەی دو پرسەوە دەكرێت كە بریتین لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و پێدانی پارە بەشێوەی قیست لەلایەن زیادەڕۆكارانەوە. حكومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كۆببێتەوە و چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكات لەوانە خستنەڕوی ڕاپۆرتێکە لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان كه لە ڕۆژانی 20 بۆ 21 ئەم مانگە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بهڕێوهچو و ههروهها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه دهخرێته بهرباس و گفتوگۆكردن. رونیشیكردەوە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوە بریتیە لە، پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دهخرێتهڕو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبونی لە سنوری شارەوانییەكان دروست كردوە.
- شەپۆلى بارانبارین تا نێوە شەو لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت. - نمە باران و بەفر بارین بە شێوەى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت تا سبەى بەیانى ڕۆژى چوارشەممە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیكرد ئەو شەپۆلە باران بارینەى کە ئەم ئێوارەیە دەستى پێکرد، تا نێوە شەو لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت. بەڕێوەبەرایەتیەكە، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینى دەکرێت ئەو شەپۆلە باران بارینەى کە ئەم ئێوارەیە دەستى پێکرد لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بەردەوام بێت بە شێوەى نمە باران و هەندێکات دەگۆڕێت بۆ بارانى مام ناوەند لە ناوچەى جیا جیا تا نێوە شەو. ئاماژەی بەوەشكرد، دوای نیوەشەو شەپۆلەكە لە سەنتەرى شارەکان کۆتایی دێت، بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان نمە باران و بەفر بارین بە شێوەى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت تا سبەى بەیانى ڕۆژى چوارشەممە و دواتر شەپۆلەكە كۆتایی دێت. بڕی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم: هەولێر 6.6 ملم شەمامک 6.6 ملم خەبات 9.4 ملم پیرمام 9.0 ملم سلێمانى 6.1 ملم چەمچەماڵ 10.2 ملم دهۆک 7.8 ملم زاخۆ 5.8 ملم ئاکرێ 8.4 ملم بامەرنێ 4.6 ملم مانگیش 9.4 ملم بارزان 6.2 ملم بازیان 9.4 ملم دەربەندیخان 1.4 ملم حاجى ئۆمەران 0.8 ملم سۆران 11.0 ملم هەڵەبجە 4.4 ملم هەڵشۆ 12.8 ملم کەلار 0.2 ملم مەیدان 0.4 ملم پێنجوێن 5.0 ملم مێرگەسور 4.2 ملم سیدەکان 6.6 ملم چۆمان 8.4 ملم کەرکووک 2.8 ملم دووز خورماتوو 5.4 ملم
- توانای ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە. - ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت. - لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل. بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند تواناكانی حزبوڵای لوبنان و بەرهەمهێنانی موشەک و هەموو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیمان لەناوبرد. بنیامین نەتەنیاهۆ، ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند توانای حزبوڵای لوبنانمان بۆ چەندین دەیە گەڕاندوەتەوە دواوە و ئەگەر ئەوان ئاگربەستەکە بشکێنن زۆر بەتوندی هێرش دەكەینە سەریان. ئاماژەی بەوەشكرد توانای بەرهەمهێنانی موشەکی حزبوڵامان لەناوبرد، ئیتر ئەوان وەک جاران بەهێز نەماون و هەمو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیشمان لەناوبرد، هەروەها یەکێک لە ئامانجەکانی ئاگربەست جیاکردنەوەی گۆڕەپانەکان و گۆشەگیرکردنی حەماسە و ئەوان دوای ئاگربەست بە تەنیا دەبن. باسی لەوەشكرد ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە لە ئێستاوە سەرنجمان لەسەر هەڕەشەی ئێران دەبێت و بڕیارمداوە هەمو شتێک بکەم بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. ئەوەشی خستەڕو، لابردنی هەڕەشەی ئێران لە پێشینەی کارەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل، هەروەها ئێمە بەردەوامین لە چارەسەرکردنی مەترسیی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوریا، بەو كارە بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتە یاری بە ئاگر دەکات. وتيشى: پابەندم بە ئاسایشی خەڵكی وڵاتەكەمەوە، پابەندین بە تەواوکردنی لەناوبردنی تواناکانی حەماس، پابەندین بە نەهێشتنی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا، پابەندین بە گەڕاندنەوەی ئەو بارمتانەی كە لە غەززە ماون، هەروەها هەموو هاوڵاتیانی باکور دەگەڕێنینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

- بەغدا ئامادەیە پارەی مووچەی دوو مانگی موچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی بنێرێت. - بە ئەگەرێكی زۆریشەوە مووچەی مانگێك پاشەكەوت دەكرێت. بەگوێرەی زانیارییەكان بەغدا ئامادەیە پارەی موچەی دوو مانگی موچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی بنێرێت و بە ئەگەرێكی زۆریشەوە موچەی مانگێك پاشەكەوت دەكرێت. سەرچاوەكانی هەواڵ ڕایانگەیاند تاوەكو ئێستا هیچ نوسراوێكی فهرمى له وهزارهتی داراییهوه بۆ دابهشكردنی موچه نييه، بهڵام ئهگهری پاشهكهوتكردنی موچهی یهكێك لهو سێ مانگهی ئهمساڵ ههیه. وتيشيان: بەغدا باس لەوەدەكات سێ گوژمه پاره دەنێرێت، بۆ هەرمانگێك 760 ملیار دینارە، بەرپرسانی هەرێمیش باس لەوەدەكەن ئەو بڕە بەشی موچە ناكات و دەیانەوێت دو موچە دابەش بكەن و موچەیەك پاشەكەوت بكەن. بهگوێرهی وتهی بهرپرسانی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له ئێستادا بۆ دابهشكردنی موچهی ههر مانگێكه پێویستیان به نزیكهی ترلیۆنێك دینار ههیه. بەرپرسێك لە گەنجینەكانی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەكرد پاشەكەوت ئەگەری بەهێزە و موچەی مانگێگ پاشەكەوت دەكرێت، بەڵام دیار نییە ئەو پاشەكەوتە بۆ موچەی مانگی (تشرینی یەكەم) دەبێت یاخود بۆ موچەی مانگی (كانونی یەكەم) دەبێت، لەهەمو حاڵەتەكیانیشدا موچەی مانگێك پاشەكەوت دەبێت. ئەوەشی خستەڕو، حكومەتی هەرێمی كوردستان تاكو ئێستا هیچ ڕێنمایی و ڕونكردنەوەیەكی لەباریەوە نەداوە و چاوەڕوان دەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتودا گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا یەكلایی ببێتەوە و ڕێنمایی پێویست بۆ گەنجینەكان دەربكرێت.
- روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی. - مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ڕوسیا ڕایگەیاند ئۆكرانیا بە مووشەكی ئەمریكی هێرشی كردووەتە سەريان. ئەمڕۆ سێشەممە روسیا رایگەیاند لەچەند رۆژی ڕابردوودا ئۆكرانیا دوو هێرشی كردووەتە سەریان بە مووشەكی ئەتاكمسی ئەمریكی. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە هێزەكانی ئۆكرانیا چەند دامەزراوەیەكیان لە ناوچەی كۆڕسكی ڕوسی سنوری بۆردومان كردووە. وتیشی: مووشەكەكان ئامانجی خۆیان پێكاوە و دوو سەربازی ڕوسی برینداربون و ڕادارێكیشی تێكشكاندووە. پێشتر ڕوسیا هۆشداریدا بە ئۆكرانیا ئەگەر بێتو ئەو مووشەكە ئەمریكیە بەكاربهێنێت لە دژی بەتوندی وەڵامی دەداتەوە

- رێژەی دانیشتوانی کوردستان لەکۆی گشتیی عێراق دەگاتە 14.028%. - ئەمەش بە واتای زیادبونی پشکی هەرێمە لە بودجەدا. ئامادەکردنی: هاوڵاتی نەبیل مەرسومی شارەزایی ئابوری عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامەكانی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان دەبێت پشكی هەرێمى كوردستان لە بودجەى عێراقدا بەرزببێتەوە. نەبیل مەرسومی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بە پشتبەستن بە سەرژمێری گشتی دانیشتوان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتوەتە 45 ملیۆن و 407 هەزار کەس، بەپێی قسەی وەزیری پلاندانانی کوردستان، ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە شەش ملیۆن و 370 هەزار کەس. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە بەو مانایە دێت کە رێژەی دانیشتوانی کوردستان لەکۆی گشتیی عێراق دەگاتە 14.028%، ئەمەش بە واتای زیادبونی پشکی هەرێمە لە بودجەدا. وتيشى: پشكی هەرێم لە یاسایی بودجەدا بە رێژەی 12.67% دیاركرابو، بەڵام سەرژمێریی گشتی دانیشتوان پشکی هەرێم لە بودجە بەرزدەكاتەوە بۆ 14.028%.
-698 خوێندکارى دیکە لە زانکۆ حكومیەکانی هەرێمی كوردستان وەرگیران. - ئەو 698 خوێندکارە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان هاتووەتەوە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ، 698 خوێندکارى دیکە، بە هەرسێ شێوازی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) لە زانکۆ حكومیەکانی هەرێمی كوردستان وەرگیران. وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ، 698 خوێندکاری دیکە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران. ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى 12ی ئامادەیى، ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبوەوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کردەوە و ئەو خوێندكارانە وەرگیران. وتيشى: ئەو 698 خوێندکارە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان هاتووەتەوە و بەگوێرەی کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 وەرگیران.