كاوە ڕەش/ بەریتانیا   ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا ڕایگەیاندوە، گەورە  داواكراوێكی كورد، كەسەرۆكی باندێكی قاچاغچیەتی كردن بوە بەكۆچبەری نایاساییەوە، لەكاتی گەشتكردنی لەئیستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی مانچستەر لەبەریتانیا، دەسگیركراوە. ئەو قاچاغچییە کوردە پێشتر لێكوڵینەوەی لەگەڵ كراوە، بەڵام بەر لەوەی ڕۆژی دادگایی بێت، لەحوکمەکەی هەڵاتبوو، بۆیە دوای گەڕانەوەی لەفڕۆكەخانە دەستگیرکرا. (ت، ن)تەمەن ٤٥ساڵ و دانیشتوی شارۆچكەی ئۆڵدهامە لەنزیك مانچەستەری بەریتانیا. ئەو بەتاوانی هێنانی كۆچبەری نایاسای لەعێڕاق و ئێرانەوە بەپشتی لۆری بۆ بەریتانیا  لەدیسەمبەری ساڵی ڕابردوو، بەغیابی سزای هەشت ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە لەگەڵ چوارهاوكاری دیكەی لەباندەكەی.   دادگا پێشتر گوێبیستی كەیسی ئەو تاوانبارە بووە، کەچۆن لە ساڵی ٢٠١٧وە بۆتە بابەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای تاوانی نیشتمانی، بەریتانیا. هەروەها ئەو سەرۆکایەتی گروپێکی ڕێكخراوی تاوانکاری  كردوەو کەدەستیان هەبووە، لەگواستنەوەی کۆچبەری نایاسایی لەعێراق و ئێرانەوە بۆ بەریتانیاو لەپشتی لۆریە بارهەڵگرەکاندا شاردویانەوە.  دوای ئەوەی لە٩ دیسەمبەری ساڵی ٢٠٢٢ ئامادەنەبووە لەڕۆژی دادگای كردنی، فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دەرچووە. دواجاریش ڕۆژی هەینی ٢٠ی كانونی دووەمی ٢٠٢٣ لەكاتی گەشتكردنی لەئیستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی مانچستەر  دەستگیركراوە.   بڕیاربوو ڕۆژی (21ی 1) بۆ ماوەیەکی کورت لەبەردەم دادگای مانچستەر ئامادەبێت، بەڵام وا پێدەچێت ڕۆژی دووشەممە 23ی 1 بگەڕێنەوە دادگای شاهانەو بەشێوەیەكی فەرمی سزاكەی بەسەردا بسەپێنرێت. ڕیچارد هاریسۆن، بەرپرس لەئاژانسی تاوانی نیشتیمانی  ئاماژەی بەوەكردووە، كە تۆمەتبارەكە، قاچاغچیەكی مەترسیدارو گەورە بووە، کەگروپی تاوانكاری کۆچبەرانی لەبەر دەست بووە، ئەو بۆ دەستكەوتی ماددی سودی لەكۆچبەرە لاوازەکان بینوەو هیچ دەربەستی مەترسییەكانی سەرژیانی كۆچبەران نەبووە، بەڵكو ئامانجی تەنها كۆكردنەوەی قازانجی ماددی بووە. ئەو بەرپرسە دەڵێ، خۆشحاڵم کەئێستا ڕووبەڕووی دادگایی كردن دەبێتەوە لەسەر ئەو تاوانانەی کەئەنجامی داون. هەروەها دەشڵێت، تاوانبارە هەڵاتووەکان هەرگیز لەژێر چاودێری ئێمە دەرناچن و لەهەر شوێنێك بێ شوێن پێیان هەڵدەگرین.  تیشی: دەمەوێ زۆرسوپاسی هاوکارەکانمان بکەم لەپۆلیسی فڕۆكەخانەی مانچستەر، بۆ هاوکاریکردنیان و دڵنیابوون لەوەی کەبەخێرایی ئەو تاوانبارەیان دەستگیركردوە لەكاتی گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەسەر بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران هۆشداریی دەداتە سوپای وڵاتانی ئەوروپا و رۆژنامەیەکی کۆماری ئیسلامیش هەڕەشەی راگرتنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکان دەکات. محەمەدباقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ وڵاتەکەی کاردانەوەی دژی سوپای وڵاتانی ئەوروپا دەبێت ئەگەر سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا. قاڵیباف رایگەیاند؛ لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئەوروپا، ئێران رێوشوێنی تایبەت دژی سوپای وڵاتانی ئەندامی ئەکێتی ئەوروپا لە ناوچەکە دەگرێتەبەر و ئامادەکاریی دەکات بۆ کاردانەوەی گونجاو لەبەرامبەر هەنگاوەکانی ئەوروپا. پێشتر ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری ئێران رایانگەیاندبو؛ ئەگەر ئەوروپا هەنگاوەکەی بۆ بەتیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوا پەرمانی ئێران سوپای وڵاتانی ئەندانی یەکێتی ئەوروپا دەخاتە لیستی تیرۆری  کۆماری ئیسلامیەوە. لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی کەیهان کە زمانحاڵی باڵی توندڕەوی کۆماری ئیسلامی ئێرانە؛ نوسیویەتی ئەگەر سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا دەبێت سەرجەم پەیوەندییە سیاسییەکان و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و  ئەوروپا راگیرێت.    

وەزارەتی بازرگانی عێراق محمد حەنون رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی کۆگاکانی ئامادەکردووە بۆ خستنە بازاڕی کەلوپەلە خۆراکییە سەرەکییەکان بە نرخی پاڵپشتیکرا و بۆ بریکارەکان، لە رۆژی یەک شەممەوە تەبەقێک ھێلکە بە 4 ھەزار و ٧75 دینار و فەردەیەک ئارد بە ٤٠ ھەزار دینار بۆ بریکارەکان دابین دەکات، نرخەکان بەو شێوەیە جێگیر دەبێت. ئەوت ئەوەشی ڕاگەیاند، بریکارەکان دەتوانن بەو نرخە دیاریکراوە ھێلکە و ئارد لە کۆگاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق بکڕن، ئەوەش بەمەبەستی دابینکردنی کەلوپەل و خۆراکە بە نرخێکی گونجاو بۆ ھاووڵاتیان. وتەبێژەکەی  ئەوەشی وت، بڕیارە لە داھاتوودا نرخی مریشک ھەرزان بکەن بە شێوەیەک نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ نیوەی نرخی ئێستا دابەزێنرێت ھەوڵەکانیش بەردەوام دەبن بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراکەکانی تر. لەدێژەی قسەکانی ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکانی چاودێری وەزارەتی بازرگانی و نوێنەرانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئابووری لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، چاودێری بازاڕ دەکەن و لێپێچینەوەی یاسایی دەکەن لەحاڵەتی دەستکاریکردنی نرخەکان.

هاوڵاتی هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، سوتاندنی قورئاناین لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید شەرمەزار کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە لەدژی هەرجۆرە هەوڵێکن بۆ دژایەتیکردنی ئایینەکان. پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە بەجیا دوو تویتیان لەبارەی سووتاندنی قورئان لەلایەن راستڕەوێکی دانیمارکی – سویدی بڵاوکردەوە. پەروین بوڵدان لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، " هێرشکردنە سەر هەر پیرۆزی و ئایینێک قبوڵ ناکرێت. ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز، کتێبی پیرۆزی باوەڕی ئیسلام لە سوید دەکەین. ئێمە دژی هەموو جۆرە قسە و کردارێکی جەمسەرگەرین کە گەلان و ئایینەکان رووبەرووی یەکدی دەکەنەوە." هەروەها میدحاد سانجاریش ئاماژەی بەوەکرد، " ئێمە بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز لە سوید دەکەین. هێرشکردنە سەر بیروباوەڕ و پیرۆزیەکان بە هەموو پاساوێک رەت دەکەینەوە. ئێمە دژی هەموو جۆرە کارێکین کە گەلان و ئایینەکان دابەش بکات و دوژمنایەتیان بکات." راسمۆس بالۆدان کە سەرکردەی پارتێکی توندڕەوە، دوێنێ لەبەرامبەر کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، نوسخەیەکی قورئانی سووتاند، لە بەرامبەر دژایەتیکردنی تورکیا بۆ ئەندامیتی سوید لە ناتۆدا. ئەوەش کاردانەوەی توندی بەرپرسان و پارتە سیاسیەکان تورکیای بەدوای خۆیدا هێناوە.

لە گەڕەکی شێخمەقسوودی پارێزگای حەلەبی سوریا، باڵەخانەیەکی کوردان داڕما و بەوهۆیەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و هەڵمەتی گەڕان بەدوای نزیکەی ١٥ کەس بەردەوامە. کاتژمێر دوو و جارەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمی لە گەڕەکی شیخمەقسوودی پارێزگای حەلەب کە بە گەڕەکی کوردەکان دەناسرێت داڕما.  بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵیەکانی رۆژئاوای کوردستان، ٣٠ کەس لەو باڵەخانەیەدا دەژیان. بەگوێرەی ئامارەکان تاوکو ئیستا تەرمی ٧ کەس دەرهێنراون و ١٠ کەسیش رزگارکراون. هەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی گەڕەکەکە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدایە و خەڵکی گەڕەکەکە بۆ رزگاکردنی نزیکەی ١٥ کەس بەردەوامە. بەگوێرەی زانیاریەکان، باڵەخانەکە بەهۆی شەڕی ١١ ساڵەی سوریاوە زیانێکی زۆری پێگەیشبوو و بەوهۆیەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ داڕماوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ساڵی 2022ی زایینیدا لانی کەم 52 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی حکوومەت لە شارەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران لە سێدارە دراون کە تاکوو ئێستا ناسنامەی 51 کەسیان ئاشکرا بوە. ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٤ حاڵەت واتە ٨٪ زیادی کردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی فیرووز مووسالوو و خەڵکی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی، سەرەڕای ئەوەی کە لە سەرجەم پێوەرەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و لانی کە بەپێی پێوەری یاسا ناوخۆیییەکانی کۆماری ئیسلامی بێبەری بوو، لە سێدارە درا. بەپێی ئەم بەڵگەنامانەی کە لە بەردەستدایە، ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی ملهوڕانە نەیانهێشتووە دۆسیەکەی بنێردرێت بۆ دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی و لە کۆتاییدا لە سێدارەیان داوە. هەروەها لەو ساڵەدا دوو ژن بە ناوەکانی فەرانەک بەهەشتی و سوهەیلا عابیدی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەکانی حکوومەت لە شارەکانی سنە و ئورمیە سزاکەیان جێبەجێ کران و لەسێدارەدران. جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان بەپیی ئاماری ڕێکخراوەکە بەم شێوەیه؛ سیاسی: 1حاڵەت، $2ی کۆی حاڵەتەکان کوشتنی بەئەنقەست: ٣٤ حاڵەت، ٥٦٪ی کۆی حاڵەتەکان تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان: 15 حاڵەت، %29ی کۆی حاڵەتەکان دزیی چەکدارانە: ٢ حاڵەت، ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان بەپێی بەڵگە کۆکراوەکانی تیمی یاساییی هەنگاو، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و خوڕەم‌ئاوا بووە کە هەر کامیان 9حاڵەت تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئیلام و کەرەج هەر کامیان 8 حاڵەت، کرماشان 6 حاڵەت، ئەراک 5حاڵەت، سنە 4حاڵەت و بەندیخانەکانی حکوومەت لە ئەلیگوودەرز، میاندواو و یەزد هەر کامیان یەک حاڵەتی لەسێدارەدان تۆمارکراوە.

لە ساڵێکدا 45 هەزار کەس لە پایتەختی ئێران بەهۆی پیسبونی کەش و هەوا گیانیان لەدەست دەدەن. محەمەدسادق حەسەنوەند، سەرۆکی ناوەندنی توێژینەوە لە پیسبونی کەش و هەوا لە ئێران ئاشکرای کردوە پیسبونی ژینگەی تاران شەش هێندەی پێوەرە جیهانییەکان و ئەوەش قوربانیی زۆری لێدەکەوێتەوە. حەسەنوەند وتویەتی: لە رابردودا ساڵانە 300 هەزار ئۆتۆمبێل نوێ جێگای ئۆتۆمبێلە کۆنەکانیان دەگرتەوە بەڵام لە ئێستادا ئەو پڕۆسەیە لە سفر نزیک بوەتەوە هیچ ئۆتۆمبێلێکی کۆن لەناوبرێت و لەسەر شەقامەکان ژینگە پیس دەکەن. ئێران شەشەم وڵاتی جیهانە لە روی بونی غازە زیانبەخشەکانەوە و بە نوێترین توێژینەوە رێژەی غازی دوانۆکسیدی کاربۆن لە وڵاتە گەیشتوەتە 750 ملیۆن تەن و بەوەش زیاترین رێژەی ئەو غازەی دوای چین، ئەمریکا، ژاپۆن، هندستان و روسیا تۆمار کردوە. سزا نێودەوڵەتییەکان ئێرانی ناچار کردوە نەوتی رەش بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاربهێنێت و ئەوەش پیسبونی کەش و هەوا و ژینگەی وڵاتەکەی بە تایبەت تارانی پایتەختی زیادتر کردوە.  

هاوڵاتی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە سوید، سیاستەمەداری ڕاستڕەوی سویدی-دانیمارکی ڕاسموس پالودان کۆپیەکی لە قورئان سوتاند، ئەوەش ناڕەزایی تورکیای لێکەوتەوە وبەهۆیەوە سەردانەکەی وەزیری بەرگری سویدی هەڵوەشاندەوە. خۆپیشاندانەکان دژی ناڕەزایی و بیانووەکانی تورکیا بۆ ڕێگریکردن لە بەئەندامبونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ بەڕێوەچوو.  

هآوڵاتی جۆن کیربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی  کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گروپی سەربازی ڤاگنەر"ڕێکخراوێکی تاوانبارە کە دڕندەیی بەرفراوان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات. جۆن کێربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ڤاگنەر کە لەلایەن یڤگنی پریگۆژین، بازرگانێکی نزیک لە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا پشتگیری ئەکرێت ، نزیکەی ٥٠ هەزار چەکداری لە ئۆکرانیا هەیە، کە لەسەدا ٨٠ی ئەو چەکدارانە لە زیندانەکانی ڕووسیا وەرگیراون، هەروەها وتیشی،  ڤاگنەر "رێکخراوێکی تاوانبارە کە دڕندەیی بەرفراوان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات." هەروەها جۆن کێربی وتیشی،  ئێمە بێ وەستان کاردەکەین بۆ دەستنیشانکردن و تێکدان و ئاشکراکردن و ئامانجکردنی ئەو کەسانەی کە پشتگیری گروپی سەربازی  ڤاگنەر دەکەن، هەروەها وێنەی هەواڵگریی ئەمریکای نیشان دا کە کۆریای باکوور چەک بۆ ڤاگنەر دابین دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئۆکرانیا، هاوکات  جۆن کێربی ئاماژەی بەوەدا، وێنەکان لە  ١٨-١٩ی ئەم مانگە، ئۆتۆمبێلی سەربازی و کەشتی  ڕووسیا دەردەخەن کە دەچنە ناو کۆریای باکوور و بارێکی موشەک و مووشەکی پیادە هەڵدەگرن و دەگەڕێنەوە بۆ ڕووسیا. وتەبێژی ئاسایشی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا زانیاری هەواڵگری خۆی سەبارەت بە کڕینی چەکی ڤاگنەر لە کۆریای باکوور پێشکەش بە یەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سزاکانی کۆریای باکوور کردووە،  ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی چەک لە کۆریای باکورەوە ڕاستەوخۆ پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە. هاوکات  گەنجینەی ئەمریکا بە فەرمی ڤاگنەر وەک ڕێکخراوێکی تاوانکاریی نێودەوڵەتی دەستنیشان دەکات، بەمەش دەیخاتە لیستی  گروپە مافیاییەکانی ئیتاڵیا و تاوانکارە ڕێکخراوەکانی ژاپۆن و ڕووسیا. ئەم بریارەی ئەمریکا لەسەر گروپی ڤاگنەری سەربە ڕوسیا ڕێگە بە جێبەجێکردنی فراوانتری سزاکان دەدات دژی  گروپەکە، ناساندنی ڤاگنەر بە "رێکخراوی تاوانکاری نێودەوڵەتی" بەپێی فەرمانی جێبەجێکاری ئەمریکا 13581 دەبێتە هۆی داخستنی هەر ڕێگەیەک بۆ  هەر سەروەت و سامانێکی ئەمریکی لە ڤاگنەر و قەدەغەکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکی لە دابینکردنی پارە، کاڵا یان خزمەتگوزاری بۆ گروپەکە.          

هاوڵاتی وەلی ئاغبابا یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، دەسەڵات دەیەوێت هۆکارێک بدۆزێتەوە کە جارێکی دیکە ئەردۆغان بکرێتەوە بە کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی و وتی، " باشترین کاندی کە دژمان بوەستێتەوە ئەردۆگانە." ئاغبابا کە لە هەمانکاتدا پەرلەمانتاری شاری مەلەتی باکوری کوردستانی جەهەپەیە لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ لایەنگرانی لەو شارەدا، ئاماژەی بەوەکدا، ئەم دۆخەی کە تورکیا رووبەرووی بووەتەوە، بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئەردۆغانە کە سیاسەتێکی تاکڕەوی پەیڕەو کردووە. بۆیەش هاوڵاتیان ئەمە دەزانن و باشترین کاندید کە دژی ئۆپۆزسیۆن بووەستێتەوە ئەردۆغانە. ئاغبابا دەشڵێت، "دەسەڵات رێژەی هەواڵسانی بەگوێرەی خۆی، بۆ ٦٠٪ کەمکردووتەوە، بەڵام نرخی پێداویستیەکان رۆژ بە رۆژ گرانتر دەبن. ئەمەش نیشانمان دەدات کە پێویستە تورکیا لەم رژێمە تاکەکەسیە رزگار بکەین و لە ١٤ی ئایاردا کۆتایی بە دەسەڵات بهێنرێت و کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپەش بکرێتە سەرۆککۆماری تورکیا." دوێنێ بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بە مادەی ١٠١ی دەستووری تورکیا کرد کە تایبەتە بە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا و پرسی هەڵبژاردن کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بەگوێرەی سیستمی نوێی سەرۆکایەتی تورکیا هەموارکراوەتەوە و وتی، " مادەی ١٠١ی دەستوور هەموارکراوەتەوە، بەگوێرەی مادەکە کە هەموارکراوەتەوە، ئەردۆغان یەک جار خۆی هەڵبژاردووە و مادەکە رێگەی پێدەدات، جارێکی دیکە خۆی هەڵبژێرێتەوە و ئەمەش هیچ گرفتێک لەبەردەمیدا دروست ناکات." بەو پێیە بێت پیدەچێت، دەسەڵات جارێکی دیکە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکاتەوە.

هاوڵاتی هاوڵاتی تورکیا سەردانەکەی وەزیری بەرگری سویدی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی پلان بۆ داڕێژراوی گروپێکی  ڕاستڕەو لە ستۆکهۆڵم لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا و سوتاندنی قورئان لە لایەن سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی سویدی-دانیمارکی ڕاسموس پالودان  دژی ناڕەزایەتیەکان ومەرجەکانی تورکیا بۆ بەئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ. دوای ڕۆژێک لە بانگهێشتکردنی  وەزیری بەرگری سوید،  تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سەردانەکە هەڵدەوەشێنێتەوە بەهۆی  ڕێگەپێدانی خۆپیشاندان دژی تورکیا، کە  ئامانج لێی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی تورکیایە بەرامبەر بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ. تورکیا بەهۆی گڵۆپی سەوزی سویدەوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە سوید،  ناڕەزایەتی دەربڕیوە وسەردانی وەزیری بەرگری هەڵوەشاندۆتەوە، لەکاتێکدا  گرژییەکان بەردەوامن  دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەنقەرە بەرامبەر بە هەوڵەکانی سوید بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ. هەروەها خوڵوسی ئاکار،  وەزیری بەرگری تورکیا لەوبارەیەوە وتی،  لەم کاتەدا سەردانەکەی پال جۆنسۆن، وەزیری بەرگری سوید بۆ تورکیا گرنگی و مانای خۆی لەدەست داوە، بۆیە سەردانەکەمان هەڵوەشاندەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، سوید نەیتوانیوە ڕێوشوێن لە دژی ناڕەزایەتیە نەخوازراوەکان بگرێتە بەر کە دژی تورکیا ئەنجام دەدرێن.  گرژیەکان و هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی وەزیری بەرگری سوید دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی بەرگری سوید مۆڵەتی بە سیاسەتمەداری سویدی-دانیمارکی ڕاسموس پالودان داوە کە لە پارتی "سترام کورس "ی ڕاستڕەوی توندڕەوە، ڕۆژی شەممە  گردبوونەوەکە ڕێکبخات.. هاوکات ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە ڕایانگەیاند، چاوەڕوان دەکرا نزیکەی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ کەس کۆببنەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەوڵەکانی سوید لە ناتۆ و نیشاندانی پشتیوانی بۆ کورد، لەگەڵ ئەوەشدا  گروپەکانی لایەنگری تورکیا و لایەنگری کورد لە پایتەختی سویدیش پلانیان دانابوو بۆ خۆپیشاندان.  دوا بەدوای ئەوەش، ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، ئیدانەی  خۆپیشاندانێکی پلان بۆ داڕێژراوی کرد دژی وڵاتەکەی، هەروەها مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هیوادارە دەسەڵاتدارانی سوید ڕێگە نەدەن خۆپیشاندانەکە ئەنجام بدرێت.  تۆبیاس بیلسترۆم هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەداوە لەسەر ئەوەی چۆن  ناڕەزایەتی پالودان کاریگەری لەسەر هەوڵەکانی سوید لە ناتۆ دەبێت، بەڵام ئاماژەی بەوەدا  “هەموو شتێک کە پرۆسەکە بەپێی  پێویست درێژ دەکاتەوە بێگومان شتێکە کە ئێمە زۆر بە جددی وەریدەگرین.  ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا ڕۆژی هەینی بانگهێشتی باڵیۆزی سویدی کرد بۆ شەرمەزارکردنی ناڕەزایەتییەکان و ڕایگەیاند، گردبوونەوەکانی گرووپەکانی لایەنگری کوردەکانی پەیوەست بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پێشێلکردنی ئەو بەڵێننامە هاوبەشە دەبێت کە لە نێوان تورکیا و سوید و فینلاند واژۆ کراوە و ڕێگری لە ڤیتۆی تورکیا دەکات  بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتانی باکوور لە ناتۆ. لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا تا ئێستا ڕەتیکردۆتەوە ڕەزامەندی لەسەر داواکانی فینلاند وسوید بدات کە پێویستی بە واژۆکردنی هەموو وڵاتانی ئەندام هەیە، هەروەها دەنگی  خۆی پەیوەست کردووە بە هەنگاوەکانی سوید بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی کە تۆمەتباریان دەکەن بە تیرۆر یان بەشدارییان لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا. هەروەها تورکیا باس لەوە دەکات کە سوید ئەوەندە کار ناکات بۆ سەرکوتکردنی ئەو گروپە کوردانەی کە ئەنقەرە وەک "تیرۆریست" لە قەڵەمی داون.  

هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وردەکاری هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشکراکرد کە یاری به‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناره‌وه‌ ده‌كه‌ن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاسایشی ئابوری، به‌دواداچون بۆ سه‌رپێچیكارانی یاسا و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنتڕۆڵی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پلانی گونجاویان داڕشتوه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی بكرێت كه‌ ده‌ستكاری نرخ ده‌كه‌ن له‌بازاڕه‌كان.  دەشڵێت "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان له‌ به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكان ئه‌نجامدا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به‌ نرخی دۆلار له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئه‌و دوكانی ئاڵوگۆڕانه‌ی مۆڵه‌تیان نیه‌".  وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ نه‌كرده‌ ئامانج كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و قسه‌ و باسانه‌شی له‌وباره‌یه‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕو دورن له‌ڕاستیه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ قاچاخچێتی دۆلار و سه‌رلێشێواوی بازاڕن ده‌یانه‌وێت ئه‌و باسانه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌".  جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.

هاوڵاتی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادی لە ڕۆژی 20ی1ی ٢٠٢٣ و هەروەها هێرشەكانی سوپای تورکیا بۆسەر سەنگەرەكانی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوكەدا ئاماژەبەوه کراوه، “لە چالاكی تیمە گەڕۆكەكاندا داگیركەرێك سزادرا، سەنگەرێكی و چەكێكی بۆمبهاوێژ لەناوبران، سوپای تورکیا، ١٩ جار بە چەكی كیمیایی، دوو جاریش بە بۆمبی قەدەغەكراو و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس سەنگەرەكانی گەریلای بۆردومان كرد، هاوكات بنکەکانی گەریلا ١٣ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران. هەپەگە زانیاری زیاتری داوە دەربارەی چالاکیی هێزەکانیان ڕاگەیاندوه لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛ 20كانونی دووەم، كاتژمێر 20:00لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە نزیك گوندی سیدایاندا، لە ئەنجامی چالاكییەكەدا سەنگەرێك بە چەكێكی بۆمبهاوێژەوە لەناوبرا. هەروەها لە شارەدێی شێلادزێی، ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆكەكانمان سێ جار بە چەكی قورس لە داگیركەران لە دەوروبەری گوندی سیدایان دا. 20ی1، كاتژمێر 4:20ی دوانیوهڕۆ لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، تیمە گەرۆكەكانی یەژاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆیاندا. 20ی 1 كاتژمێر 9:30، تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمیاندا. هەروەها، كاتژمێر 21:00لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تیمە گەرۆكەكانی یەژاستارمان بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا، لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا. هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی 20ی 1ی 2023، لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ١٩ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.

هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وردەکاری هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشکراکرد کە یاری به‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناره‌وه‌ ده‌كه‌ن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاسایشی ئابوری، به‌دواداچون بۆ سه‌رپێچیكارانی یاسا و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنتڕۆڵی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پلانی گونجاویان داڕشتوه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی بكرێت كه‌ ده‌ستكاری نرخ ده‌كه‌ن له‌بازاڕه‌كان.  دەشڵێت "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان له‌ به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكان ئه‌نجامدا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به‌ نرخی دۆلار له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئه‌و دوكانی ئاڵوگۆڕانه‌ی مۆڵه‌تیان نیه‌".  وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ نه‌كرده‌ ئامانج كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و قسه‌ و باسانه‌شی له‌وباره‌یه‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕو دورن له‌ڕاستیه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ قاچاخچێتی دۆلار و سه‌رلێشێواوی بازاڕن ده‌یانه‌وێت ئه‌و باسانه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌".  جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.

هاوڵاتی لە دوو هێرشی درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیادا، لە قامشلۆ و ڕمێلان منداڵێک و شەڕڤانێکی هەسەدە شەهید بوون. منداڵێک بە ناوی ئەحمەد عەبدولغەنی ١٢ ساڵ کە لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێڵێک لەسەر رێگەی دێرک و قامشلۆ لە ١٨ی ئەم مانگەدا بریندار ببوو. ئەمڕۆ ئەو منداڵە لە نەخۆشخانەی قامشلۆ گیانی لەدەستدا. لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە شەڕڤانێکیان بە ناوی رۆژهات حەسەکە لە هێرشی درۆنێکی تورکیادا لە شاروچکەی رمێلان شەهید بووە. هەسەدە وتی، درۆنی تورکیا بنکەی سەربازی رمێلانی بۆردومان کردووە کە کۆبونەوەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو بنکەیە ئەنجام دەدرێن. ئاماژەشی بەوەدا کە لە هەمان بۆردوماندا شەڕڤانێکیان بریندار بووە.