هاوڵاتی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاند، قەبارەی ھەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی ١٠ مانگدا بەڕێژەی ٢٣٪ بەرزبووەتەوە. "رەزا فاتمی ئەمین" وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاند، قەبارەی ھەناردەی کاڵا و شمەکی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە ماوەی دە مانگی رابردوودا بەپێی ساڵنامەی ئێرانی واتە لە ٢١ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢ەوە، بەڕێژەی ٢٣٪ بەرزبووەتەوە. وتیشی، ھەناردەی ئێران ٥٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. ھاوکات ھەناردەی ئێران بۆ تورکیا بەڕێژەی ٤٦% و بۆ روسیا ٢٣% و بۆ وڵاتانی ئەفریقا بەڕێژەی زیاتر لە ٢٠% زیادیکردووە.
هاوڵاتی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە بڕیارێکی کیرگیستان کرد کە تیایدا هەفتەی رابردوو 59 ژن و منداڵی کەسوکاری داعشی لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕاندەوە و داوای کرد سەرجەم وڵاتان هاوڵاتیانی خۆیان بەرنەوە کە لەو کەمپەدا ژیان بەسەر دەبەن . نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (دووشەممە، 20ـی شوباتی 2023) لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئێمە سوپاسگوزارین بۆ کیرگیستان و هێزە هاوبەشەکانمان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ کارکردنیان لەگەڵماندا لەسەر ئاڵنگارییە مرۆیی و ئەمنییەکان، کە بەهۆی کامپەکانی هۆل و رۆژ دێنە پێشەوە". پرایس دەڵێت، ئەمریکا داوا لە حکومەتی هەموو وڵاتان دەکات هەمان هەنگاوی کیرگیستان بنێن و هاووڵاتییەکانیان لە کامپەکانی هۆل و رۆژ بگەڕێننەوە، "بەتایبەتیش ژن و منداڵان"،بەهۆی ئەوەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش هێشتا تەواو نەبووەو بەردەوام لە شانە نوستووەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییەوە هێرش بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی سوریا و عێراق دەکرێت . گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ سەر ناوچەکە. "هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو ئاوارانەی لە کامپەکاندا دەژین"، کە وەکو خۆی دەڵێت "زیاتر لە نیوەیان، تەمەنیان لەژێر 12 ساڵیدایە". بەگوێرەی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ، نزیکەی 42 هەزار کەسی بیانی لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستان دەمێننەوە. جگە لەوەش، سەروو 23 هەزار هاووڵاتیی سوورییان لەگەڵدایە. رێکخراوەکە دەشڵێت، نزیکەی 37 هەزار هاووڵاتیی بیانی لە کامپەکانی هۆل و رۆژ دەمێننەوە کە تایبەتن بە ژن و منداڵەکانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان. لەو ژمارەیەش، نزیکەی 27 هەزاریان هاووڵاتیی عێراقن و نزیکەی 10 هەزاری دیکەش هاووڵاتیی نزیکەی 60 وڵاتی دیکەن. ئەم هەنگاوەی کیرگیستان لە کاتێکدایە، لە مانگی ئاداری 2021ـشدا، 79 منداڵی کیرگیستانی لەگەڵ دایکەکانیان گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان.
هاوڵاتی ڕۆژنامەیەکی سعودی بڵاویکردەوە دوێنێ دووشەممە هاوڵاتییەک لە له یهكێك له هۆتێلهكانی مەککە بە چەقۆ دوو هاوسەفەری خۆی کوشتووە. رۆژنامهی عوكازی سعوودی بڵاوی كردهوه، دهسهڵاتدارانی سعوودیه كهسێكی جهزائیریان دهستگیر كردووه، كه دوو کەسی خەڵکی وڵاتهكهی خۆی كوشتووه، ئهوه لهكاتێكدایه كه ئهو سێ هاوڕێیه بۆ ئهنجامدانی عهمره چوونهته مهككهی پیرۆز. هاوکات رۆژنامهی ئهلنههاری جهزائیری ئاماژهی بهوهكردووه، تۆمهتبار و قوربانیهكان بۆ ئەنجامدانی سوونهتی عهمره چوونەتە مەککە، لهوێ ناكۆكی لهنێوانیان دروستبووە، لە ئەنجامدا یەکێکیان دوو هاوڕێیەکەی دیکەی کوشتووە، دوای رووداوەکەش پۆلیس سعوودیە تۆمهتبارهكهی دهستگیركردووە. بهگوێرهی بهیاننامهیهكی میرنیشینی مهككه، تۆمهتبارهكهیان دهستگیر كردووه، رهوانهی لای داواكاری گشتی كراوه بۆ لێكۆڵینهوه لهگهڵیدا.
هاوڵاتی وهزیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو سێ کەس گیانیان لهدهستداوه و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی دووشەممە زنجیرەیەک بوومەلەرزە لە پارێزگای هاتای و چەند پارێزگایەکی دیکە روویاندا، کە دووانیان 6.4 و 5.8 پلە بوون، سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: "لە بوومەلەرزەکانی هاتای سێ کەس لە شارۆچکەکانی ئەنتاکیا، دەفنە و سامانداخ گیانیان لەدەستدا. هەروەها 213 کەسیش بریندارن و گەیێنراونەتە نەخۆشخانە." سولەیمان سۆیڵو هەروەها ئاماژەی بەوەدا 42 جار پەیوەندی بە فریاکەوتنی تیمەکانیان کراوە کە لە 39 شوێنیاندا رووداوێکی ئەوتۆ لە ئارادا نەبووە. بەڵام لە هەریەک لە سێ شوێنەکەی دیکەدا گیان لەدەستدان هەبووە. هاوکات بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیەکی سووریا زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانی حکومەتی سووریا، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو 130 کەس برینداربوونە. ئەم بوومەلەرزە لە کاتێکدا هێشتا گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی پێشتر کە لە رۆژی (6ـی شوبات/فێبرایهری 2023) بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چهند ناوچهیهكی توركیا و سووریای هەژاند. بوومهلهرزهكه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چهند وڵاتی دیكهی ناوچهكه ههستی پێكرا. بە گوێرەی ئاماری دەزگای كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد) زیاتر لە 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئێران رایگەیاند بانکی ناوەندیی هەوڵەکانی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەست پێدەکات و وەک دراوی قاچاخ مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆلارانە دەکرێت کە بە نرخێکی بەرزتر لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئێران بۆ راگرتنی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار ناوەندێکی بە ناوی (ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو) راگەیاند و داوای لە کاسبکاران و بازرگانەکان کرد تەنها پشت بە نرخە دیارییکراوەکانی ئەو ناوەندە ببەسترێت بۆ بەهای دۆلار و دراوەکان لە وڵاتەکەدا. محەمەدڕەزا فەرزین, پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران لەگەڵ بەرزبونەوەی بەهای یەک دۆلار بۆ 50 هەزار و 200 تمەن رایگەیاند؛ بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی دەستەوەستان نابێت و لە سبەینێ سێشەممەوە بە چالاککردنی ناوەندی ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو هێرشی پێچەوانە دژی نرخی ناڕاستی دۆلار بەرامبەر تمەن دەست پێدەکات. بە وتەی فەرزین تەنها ئەو ناوەندە بەهای راستەقینەی دراوەکان و زێڕ لە ئێران دیاریی دەکات و بانکی ناوەندیی پابەند دەبێت بە دابینکردنی دۆلار بۆ پێداویستییە سەرەکییەکانی وڵاتەکە. پارێزگاری بانکی ناوەندیی جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئەو بانکە بە بەهای 28 هەزار و 500 تمەن بۆ هەر دۆلارێک هاوکاریی کڕین و هاوردەکردنی 68 کاڵا و پێدوایستیی سەرەکیی وەک خزمەتگوزاریی تەندروستی و پزیشکی و دەرمان و خۆراک دەکات. فەرزین ئاشکرای کردوە نرخی زۆربەی ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی بە دۆلار لە دەرەوە بۆ ئێران هاوردە دەکرێت بەراورد بە ساڵی رابردو زیاتر لە 47% نرخەکانیان بەرز بوەتەوە لە کاتێکدا بە پێی ئەو نرخانەی حکومەت دیاریی کردوە ئەو کاڵایانە تەنها بە رێژەی 17% نرخەکانیان بەرزبونەتەوە و ئەوەش وا دەکات وردتر چاودێریی بازاڕەکانی وڵاتەکە بکرێت. ئاماژەی بەوە کردوە کە 600 نوسینگەی ئاڵوگۆڕ و 150 لقی بانکەکان بەرپرسیار دەبن لە دابینکردنی دراوی پێویست بۆ بازرگانەکان و خەڵکی وڵاتەکە و لە رێگەی بانکی ناوەندییەوە بە فەرمی بەهای دراوەکان و نرخی زێر بۆ ئەو نوسینگە و بانکانە دیاریی دەکرێت. بڕیارە سبەینی کاژمێر 11:00 بە کاتی تاران (ناوەندی ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو) لە ئێران بەفەرمی دەست بەکارەکانی بکات و بانکی ناوەندیی وڵاتەکە نرخی دراوەکان و زێڕ بە فەرمی رابگەیەنێت.
میدیا عێراقییهكان بڵاویانكردهوه، له هێرشێكی چهكداریدا له دهوروبهری قهزای خاڵسی باكووری رۆژههڵاتی شاری بهعقوبهی سهنتهری پارێزگای دیاله، 10 هاووڵاتیی مهدهنی كوژران و برینداربوون. سهرچاوهیهكی ئهمنی به میدیا عێراقیهیكانی راگهیاندووه،له هێرشێكی چهكداریدا 10 هاووڵاتیی مهدهنی كوژران و برینداربوون هێرشهكه لهلایهن ژمارهیهك چهكداری نهناسراوهوه لهكاتێكدا كراوهته سهر جووتیاران له گوندی ئهلبو بالی له دووری 20 كیلۆمهتر له باكووری رۆژههڵاتی بهعقوبه، كه لهناو كێڵگهكانیان خهریكی كێڵان و داچاندن بوون. ئاماژهی بهوهشداوه، لهو هێرشهدا 7 كهس كوژران و 3ـی دیكهش برینداربوون، لهناو كوژراوان 2 ئافرهت ههبوون و زانیارییه سهرهتاییهكان ئاماژه بهوه دهدهن، هێرشهكه له ئهنجامی كێشهیهكی كۆنی هۆزایهتی بووه، نهك تیرۆرستی.
پاپایڤاتیکان داوای هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەکات پاپا فرانسیس، پاپایڤاتیکان رایگەیاند، لەکاتێکدا بیری لای هاوڵاتیانی ئۆکرانیا و زیانلێکەوتوانی زریانەکەی نیوزلاند و بەشێک لە گەلانی دیکەی جیهانە کە بەهۆی شەڕ و برسییەتییەوەڕووبەڕووی مەترسی گەورە بوونەتەوە، لە هەمانکاتیشدا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوکاری پێویست پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا بکەن. پاپا فرانسیس، لەڤاتیکانەوە پەیامێکی پێشکەش بە کاسۆلیکەکانی جیهان کرد و باسی لەوەکرد، هاوسۆزە بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا و لە هەمانکاتیشدا بیری لای گەلی ئۆکرانیایە کە رۆژانە روبەڕوی چەندین نەهامەتی و ململانێ دەبنەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە نابێت ئازارەکانی گەلان لەبیر بکەین، داواکارییەکەشم بۆ هاوکارییەکتر لەو روانگەوەیە کە دەبێت میهرەبانی ئێمە هەمیشە زیندو و بەرجەستە بێت. پاپایڤاتیکان داوای هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەکات پاپا فرانسیس، پاپایڤاتیکان رایگەیاند، لەکاتێکدا بیری لای هاوڵاتیانی ئۆکرانیا و زیانلێکەوتوانی زریانەکەی نیوزلاند و بەشێک لە گەلانی دیکەی جیهانە کە بەهۆی شەڕ و برسییەتییەوەڕووبەڕووی مەترسی گەورە بوونەتەوە، لە هەمانکاتیشدا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوکاری پێویست پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا بکەن. پاپا فرانسیس، لەڤاتیکانەوە پەیامێکی پێشکەش بە کاسۆلیکەکانی جیهان کرد و باسی لەوەکرد، هاوسۆزە بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا و لە هەمانکاتیشدا بیری لای گەلی ئۆکرانیایە کە رۆژانە روبەڕوی چەندین نەهامەتی و ململانێ دەبنەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە نابێت ئازارەکانی گەلان لەبیر بکەین، داواکارییەکەشم بۆ هاوکارییەکتر لەو روانگەوەیە کە دەبێت میهرەبانی ئێمە هەمیشە زیندو و بەرجەستە بێت.
فوئاد حسێن: دراوی عێراقی بەهێزه و یەدەگی دراو زیاتر له 100ملیار دۆلارە. فوئادحسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کونفراسێکی ڕۆژنامەنیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، دراوی عێراق بەهێزە و یەدەگی دراو زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە، بۆیە بەمەبەست جۆرێک لە دودڵی سەبارەت بە بەهای دۆلار بڵاودەکرێتەوە کە بنەمای نییە، بەتایبەت دوای ئەوەی سەکۆی ئەلیکترۆنی دەکەوێتەکار کە دەبێتەهۆیەکی بەهێز بۆ دیاریکردنی ئەوانەی سودمەند دەبن لە دۆلار و رێگریش دەکات لە بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات. فوئاد حسێن، لەبەشێکی تری قسەکانی رایگەیاند، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ شاندی ئەمریکا لە واشنتن، ئەو وڵاتە هیچ مەرجێکی نەبو لەسەر فرۆشتنی دۆلار بە عێراق بەڵکو لێکتێگەیشتن هەبو لەسەر چۆنیەتی رێکخستنەوەی دراوی بیانی، بەتایبەت دانانی سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کە بەهۆیەوە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار سەقامگیر دەبێتەوە. وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن ئەمڕۆ لەکۆنفرانسکە وتیشی، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ شاندی ئەمریکا دۆسییە سیاسییەکان کەمتر سەرنجیان خرایەسەر و زۆرینەی کاتی گفتوگۆکانیان تایبەت بو بە پرسی ئابوری، سیاسەتی دارایی، روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی شانە نوستوەکانی داعش.
هاوڵاتی بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بڕیاری دا کە پێویستە سەرجەم بانکەکان لەمەودوا کار بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ فرۆشتنی دۆلار، بەمجۆرە هیچ بانکێک ناتوانێت یاری بە نرخی دۆلار بکات و وابریاریشە سبەینێ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە نوسراوێکی فەرمیدا، بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردۆتەوە، کە پێویستە سەرجەم بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراو پشت بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی ببەستن بۆ فرۆشتنی پارەی کاشی دراویە بیانیەکان. هەروەها لە ڕاگەێنداروەکەی بانکی ناوەندیدا هاتووە ئەو بانکانەی یان کۆمپانیاکان بەکاری نەهێنن ڕێگەیان پێنادرێ پشکی هەفتانەی خۆی لەپارەی کاشی دۆلار وەربگرێت، ئەمەش لەپێناو دابەزاندنی بەهای دۆلارە لەبەرامبەر دیناری عێراقی. ئەمەش لەکاتێکدایە
هاوڵاتی دەمیرتاش دەپرسێت: چەند سیاسەتمەدار شەو لە چادری زیانلێکەوواندا رۆژی کردەوە؟ سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، سیاسەت بە تەنیا بیروبۆچوون نییە، زیاتر هەستە. ئەوەی دیکە بازرگانیکردنە و پرسیاری ئەوەی لە سەرکردە و سیاسەتمەدارانی تورکیا کرد کە کامەیان شەو لە چادری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەدا شەویان کردووەتەوە. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە توێتێکدا رەخنەی لە سەرۆکی و بەرپرسانی پارتە سیاسیەکان گرت کە بەدەم داواکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە ناچن. دەمیرتاش وتی، " ئەو سیاسەتەی لەگەڵ پێداویستی مرۆڤەکان نەبێت، سیاسەتێکی راست و هەمیشەیی نابێت. تەنیا دەتوانین راستییەکان لە دەنگ و رووخسار و پێشنیازی چارەسەری ئەو سیاسەتمەدارەدا ببینین کە هەست بە ئازارەکان دەکات." هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەشڵێت، سیاسەت بە تەنیا بیروبۆچوون نییە، زیاتر هەستە. ئەوەی دیکە بازرگانیکردنە. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەمیرتاش پرسیاری ئەوەی کرد، چەند سەرۆکی پارتەکان، چەند سیاسەتمەدار شەویان لەنێو چادری زیانلێکەوتوواندا بەسەر برد. چەندیان هەستی بەوەکرد کە دایک و باوکێک لەگەڵ منداڵانی، برسی و تینوو و بێ دەستئاو و سەرشور ١٣ رۆژیان بەسەر بردووە. چەندیان بۆ ئەم خەڵکە بێهیوا، بێچارە و بریندارە فرمێسکی خوێنینیان رشت؟
فەرماندەیەکی سەربازیی ئێران رایگەیاند وڵاتەکە توانیویەتی لە دروستکردنی بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی کڕوز تەنها پشت بەخۆی ببەستێت. ئەفشین خاجەفەرد، بەڕێوبەری ناوەندی پیشەسازیی ئاسمانیی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند؛ تواناکانی وڵاتەکەی لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا گەیشتوەتە ئاستێک کە 10 جۆری جیاوازی بزوێنەری ئەو جۆرە فڕۆکانە و بزوێنەری موشەکی کڕوز دروست دەکات و پشت بە هیچ وڵاتێک نابەسترێت. لێدوانی ئەو فەرماندەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتێکدایە پێشتر رۆژنامە (نەشناڵ پۆست) وڵاتی کەنەدا ئاشکرای کردبو کۆمپانیایەک بە ناوی (بی ئارپی) تا ساڵی 2019 بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رادەستی ئێران کردوە. لە لایەکی دیکەوە تەلەڤیزیۆنی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا ئاشکرا کردوە کە زیاتر لە 52 پارچە و ئامێری تایبەت بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن (13) کۆمپانیای ئەمریکا دابین دەکرێت و هاوکات 12 پارچە و ئامێری دیکەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران لە لایەن کۆمپانیاکانی سویسڕا، چین، ژاپۆن و تایوان دابین دەکرێت.
بەهۆ دۆخی خراپی ئابورییەوە بەکارهێنان و خواردنی گۆشتی سور و مریشک لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات و زۆربەی ماسیی ئەو وڵاتە رەوانەی دەرەوە دەکرێت. مەسعود رەسوڵی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەرهەمهێنانی گۆشت و ماددە پڕۆتینییەکانی ئێران ئاشکرای کرد؛ لە یەک ساڵی رابردودا خواست لەسەر گۆشتی سور بە رێژەی 50% کەمی کردوە و هاوکات خواست بۆ گۆشتی مریشک بە رێژەی 30% کەمی کردوە. ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە ساڵی رابردودا کە 700 کارگەی لەقتو نان و پێچانەوەی گۆشت و مریشک و ماسی لە ئێران هەبوە تەنها 120 کارگەیان لە ئێستادا کار دەکەن و بەهۆی کەمبونەوەی خواست و کڕینی ئەو ماددە خۆراکییانە 20%ی کارگەکان بە تەواوەتی داخراون و نەماون. بە وتەی ئەو جگە لە کەمبونەوەی خواست لەسەر گۆشتی سور و مریشک، بەهۆی ئەوە نرخی ماسی لە ئێران زۆر بەرز بوەتەوە و توانای کڕینی خەڵک زۆر کەمی کردوە زۆربەی گۆشتی ماسی رەوانەی دەرەوەی وڵاتەکە دەکرێت. بە پێی ئەو نرخانەی بڵاو کراونەتەوە یەک کیلۆ گۆشتی سور لە ئێران دەگاتەوە 500 هەزار تمەن و نرخی گۆشتی بەرخ 870 هەزار تمەن بەڵام دەسەڵاتی وڵاتەکە نرخی رەسمی گۆشتی بە 277 هەزار تمەن راگەیاندوە. هەر کرێکارێک لە ئێران رەنگە لە مانگێکدا شەش ملیۆن تەمەن داهاتی هەبێ کە دەتوانێت 12 کیلۆ گۆشتی پێبکرێت لە کاتێکدا بە پێی راپۆرتی تەندورستیی خوراکی ئەو وڵاتە زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتەکە لە ساڵێکدا توانای کڕین و بەکارهێنانی 12 کیلۆ گۆشتیان نییە. دابەزینی بەهای تمەن و سزا نێودەوڵەتییەکان بوەتە هۆی قوڵبونەوەی قەیرانە ئابورییەکان و ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک دۆلار گەیشتە نزیکەی 49 هەزار تمەن.
هاوڵاتی ئەنتۆنیۆ بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و دواتر بە هەلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی ناوچە زیانلێکەتووانی بومەلەرزەی باکوری کوردستان گەڕا. بلینکن لە رێگەی فڕۆکەخانەی ئینجیرلیکی ئەدەنە سەردانەکەی ئەمجامدا و مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی لێکرد. بلینکن و چاوشئۆغلۆ بەسەر ئاسمانی پارێزگای هاتای باکوری کوردستان گەڕان کە بومەلەرزەکە زیانێکی زۆری بەو پارێزگایە گەیاندووە. ئاژانسی رویتەرز رایگەیاند، بلینکن لەسەردانەکەیدا لەگەل رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیاش کۆدەبێتەوە. بەگوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسەکە، جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی بومەلەرزەکە و هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ زیانلێکەوتووان، بلینکن و بەرپرسانی تورکیا باسی ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە ناتۆدا دەکەن. لە ماوەی دوو ساڵی دەستبەکاربوونیدا، یەکەم جارە بلینکن سەردانی تورکیا دەکات. ڤیدیۆی گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئەمرکا بۆ فڕۆکەخانەی ئینجیرلیکی ئەدەنە
هاوڵاتی مانگی رابردوو زیاتر لە شەش ھەزار حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە و پارێزگای بەغدادیش لە ریزبەندی یەکەمدایە. ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری مانگی یەکی ئەمساڵی سەبارەت بە دۆسیەی ھاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، ژمارەی ھاوسەرگیری نوێ لە مانگی کانونی دووەمی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٦ ھەزار حاڵەتی ھاوسەرگیری. ھاوکات حاڵەتەکانی جیابوونەوە ٦٤٣٣ حاڵەت بووە، واتە لە ھەر رۆژێکدا نزیکەی ٢١١ حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە. ھەر بە پێی ئامارەکە پارێزگای بەغداد لە ریزبەندنی یەکەمدایە و دوای ئەوەیش پارێزگاکانی نەینەوا و دیالە دێن.
هاوڵاتی بەرپرسانی سوریا ڕایانگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی ئیسرائیلل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەرگەڕەکی کفر سوسە لە ناوەڕاستی دیمەشق لە نزیک کۆمەڵەیەکی ئەمنی گەورە کە بە قورسی پاسەوانی دەکرێت کە نزیک دامەزراوەکانی ئێرانە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە بە ئاماژەدان بە سەرچاوەیەکی سەربازی، میدیاکانی سوریا دەڵێن ئیسرائیل دوای نیوەشەوی ڕابردوو چەند ناوچەیەکی پایتەختی ئەو وڵاتەیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کوژراو و 15 برینداری لێکەوتووەتەوە و زیانیش بە چەند بینایەکی نیشتەجێبوون گەیشتووە. هاوکات وتەبێژێکی سەربازی ئیسرائیلی ڕەتی کردەوە لێدوان بدات. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێرشەکە زیانی بە چەندین ماڵی هاوڵاتیان و زیانی مادیی بە ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی دیمەشق و دەوروبەری گەیاندووە". عماد موغنیە، فەرماندەی باڵای حزبوڵای ئێران لە ساڵی 2008دا لە تەقینەوەیەکدا لە کەفر سوسە کوژرا، کە ناوچەیەکە بە قورسی پاسەوانی دەکرێت، کە خەڵکی دەڵێن ژمارەیەک لە دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لەناویدایە وناوەندێکی گەورەی کلتوری تێدایە. نزیکەی 10 ساڵە ئیسرائیل لە دژی گواستنەوەی چەکی گومانلێکراوی سپۆنسەری ئێران و بڵاوەپێکردنی کارمەندان لە دەروازەی سوریا، گورزی ئاسمانی ئەنجام دەدات بەرپرسانی ئیسرائیلیش زۆر کەم بە بەرپرسیارییەتی ژمارەیەک لەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتییانە هەڵدەگرن. هاوکات، سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا دەڵێن ئێران لەم چەند ساڵەی دواییدا بوونی سەربازیی خۆی لە سوریا فراوان کردووە و لە زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا جێپێی هەیە و هەزاران ئەندامی میلیشیا و گروپە سەربازیە ناوخۆییەکانی لەژێر فەرمانی ئەودان. ئیسرائیلیش لەم چەند مانگەی دواییدا هێرشەئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەکان و بنکە ئاسمانییەکانی سوریا زیاتر کردووە بۆ تێکدانی زیادبوونی بەکارهێنانی هێڵی ئاسمانی ئێران بۆ گەیاندنی چەک بە هاوپەیمانان لە سوریا و لوبنان و لەوانەش حزبوڵای ئێران کە لە لوبنانەوە پشتگیری دەکات.