هاوڵاتی لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە تاوەکو ئێستا کە ١٦ی ئەیلولی ئەمساڵ بەهۆی کوشتنی ژینا ئەمینی کچە کوردی شاری سەقز لە تارانی پایەختی ئێران ئێرانەوە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە کوژرا، ١٠٤ کورد کوژراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئاماری کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە بە گشتی تاوەکو ئێستا ١٠٤ هاوڵاتی کورد کوژراون کە ١١ منداڵیان تێدایە. بەگوێرەی ئامارەکە، ٤٢ کەس لە ورمێ، ٣٤ کەس لە سنە، ٢٠ کەس لە کرمانشان، کەسێک لە ئیلام، پێنج کەس لە تاران، کەسێک لە خوراسانی باکور، کەسێک لە قەزوین و کەسێکیش لە کەرەج کوژراون. لەلایەکی دیکەوە، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی ئێران باس لە کوژرانی ٤٢٠ کەس لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و دەڵێن، نزیکەی ٢٠ هەزار کەسیش دەستگیرکراون. دوێنێ ٢٥ی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ و کوشتنی هاوڵاتیان لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتەوە بە شێوەیەکی نائاسی کۆبووە. زۆربەی دەوڵەتانی بەشدار لە کۆبونەوەکە، داواین کرد، کۆمیتەیەکی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکان و کوشتنی هاوڵاتیان پێکبهێنرێت، بەڵام چەند وڵاتێک پشتگیریان لە ئێران کرد و دەست پێکردنی لێکۆلینەوەیان لە دۆخی ئێران رەت کردەوە.
هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە، هوشداری لە دۆخی کەمپی هۆڵی رۆژئاوای کوردستان دەدرێت کە خانەوادەی چەکدارانی داعشی تێدایە و ٣٣ کۆمەڵە و رێکخراوی بیانی کارەکانیان لە کەمپی هۆڵ هەڵپەسارد. فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ٢٣ی تشرینی دووەم، کەمپی هۆڵییان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد. دوای بۆردومانەکە و بەهۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە کەمپەکە، ژمارەیەک کەسی سەر بە داعش لە کەمپەکە هەڵهاتن و هێزی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش، دەستی بە لێکۆلینەوە کرد بۆ دەستگیرکردنیان. لەمبارەیەوە جیهان حەسەن ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کەمپی هۆڵی سەربە خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ئاژانسی هاوارنیوز رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا مەترسیەکی گەورەیان لە ناوچەکە دروست کردووە، بەتایبەتی مەترسی لەسەر کەمپەکە هەیە. لە کەمپەکە بە هەزاران کەسی سەر بە داعش و خانەوادەکانانیان دەژین، ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن و ئەندامانی داعش هەڵبێن، جارێکی دیکە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش دروست دەبێت. جیهان حەسەن دەشڵێت، کەمپی هۆڵ بە فەرمی لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکانە. رێکخراوەکانی نێو کەمپەکە لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بێدەنگن و هێرشەکانیان شەرمەزار نەکرد. دۆخی کەمپەکە پەیوەندی بە هەموو جیهانەوە هەیە و هەڵهاتنی داعشەکان مەترسی بۆسەر هەموو جیهان دروست دەکات. ئەو ئەندامەی بەڕێوەبەرایەتی کەمپی هۆڵ ئاشکرای کرد، جگە لە مانگی سوری کوردی و خاچی سوری نێودەوڵەتی، ٣٣ کۆمەڵە و رێکخراوی جیهانی کارەکانیان لە کەمپەکە هەڵپەساردووە. زیاتر لە ٥٣ هەزار کەس، لە ٥٠ وڵاتی جیهانەوە لە نێو کەمپی هۆڵدا دەژین. ٣٠ هەزاریان عێراقی و٢٠ هەزاریان خەڵکی سوریا و نزیکەی ١٠ هەزار کەس خەڵکی وڵاتانی دیکەی جیهانن. دوو هەزار و ٥٠٠ خێزانی داعشی بیانی لە کەمپەکەدا هەن. زۆر جار بەرپرسانی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، داوای هاوکاری لە وڵاتانی جیهان کردووە کە هاوڵاتیەکانیان لە کەمپەکە بگوازنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستاش بە تەواوی بەدەم ئەو داواکاریەوە نەهاتوون. رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، "تەنها ٢٥ وڵات ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانیان، ئەوانیش زیاتر وڵاتەکانی کازاخستان، کۆسۆڤۆ، روسیا و ئۆزبەکستانە.
هاوڵاتی ژمارەیەک لە پزیشکانی پسپۆڕی چاو لە ئێران بە بەیاننامەیەک هۆشدارییان داوە لەبەکارهێنانی چەکی ساچمەیی دژی خۆپیشاندەران و بە پێی ئامارەکانیش نزیکە 600 کەس چاویان روبەڕوی زیانی زۆر بوەتەوە. 270 پزیشک و پسپۆڕی چاو لە ئێران هۆشداراییان داوە بەهۆی بەکارهێنانی چەکی ساچمەیی زیانی زۆر بەو کەسانە گەیشتوە کە هێزە ئەمنییەکان بەو جۆرە چەکە تەقەیان لێکردون و تا ئێستا نزیکەی 580 کەس یان چاو یان هەردوچاویان لەدەستداوە. هەروەها 140 پزیشکی پسپۆڕی چاو لە نامەیەکدا ئەو ئەنجومەنی پزیشکانی چاو لە ئێران ئاشکرایان کردوە ژمارەیەک زۆر لە گەنجان و لاوان بە چەکی ساچمەیی چاویان پێکراوە و ئاستی زیانەکانی ئەو چەکەش بەڕادەیەکە کە لە زۆر حاڵەتدا ناچار بە دەرهێنانی ئەو چاوانە بون کە بەرکەوتەی چەکی ساچمەیی بون. هاوکات پێشتر نەخۆشانەی فاڕابی کە تایبەتە چاو ئاشکرای کردبو کە 400 کەس بەهۆی چەکی ساچمەی یان چاوێک و لە هەندێک حاڵەتیشدا هەردووچاویان لەدەستداوە. جێگەی باسە چەکی ساچمەیی هەر گولـلەیەکی زیاتر لە 100 ساچمە لەخۆی دەگرێت و هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش بۆ هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران ئەو چەکە مەترسیدارە بەکاردەهێنن. تکایە وێنەکان کەمێک هەستیارن ئاگادار بن
هاوڵاتی لە شارەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەستی پێکردەوە پشتیوانیی لە کورد کرا و پێشەوای سوننەکانیش لە زاهیدان رایگەیاند وەڵامی دەسەڵاتی ئێران بۆ کورد نابێت کوشتن بێت. دوای بەڕێوچونی نوێژی هەینی لە شارەکانی زاهیدان و خاش و سەراڤان و ئێرانشەهر لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوچو و خۆپیشاندەرانی بەلوچ بە زمانی کوردی رایانگەیاند " کورد تەنها نییە و بەلوچ پشتیوانییە". خۆپیشاندانەکانی ئەو پارێزگایە بەهۆی تەقەی زۆری هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە و سەرچاوەکانی هەواڵ کوژرانی چوار کەس و برینداربونی دەیان کەسیان بڵاو کردوەتەوە. مەولەوی عەبدولحەمید، پێشەوای سوننەکان و پێشنوێژی مزگەوتی زاهیدان لە وتاری ئەمڕۆیدا پشتیوانیی خۆی بۆ کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند؛ کوردەکان هاوشێوی بەلوچەکان بە باشترین شێوە نیشتیمانی خۆیان پاراستوە و ناکرێت دەسەڵات وەڵامی ناڕەزایەتییەکانیان بە کوشتن و خوێنڕشتن بداتەوە. عەبدولحەمید وتیشی: بەهۆی توندوتیژییەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە هەلی چاکسازی لەبارچوە و دەبێت هەوڵی گۆڕانکاریی بدرێت. لە سەرتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان تا ئێستا زیاتر لە 108 کەس لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کوژراون و هاوکات ژمارەی کوژراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا گەیشتوەتە 105 کەس. ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان بۆپشتیوانی لە کوردانی ڕۆژهەڵات
هاوڵاتی سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند وڵاتەکی ترسی لە ئێران و مانۆڕە سەربازییەکانی نییە بەڵام هیچ کاتێک دۆخەکە بەم شێوەیە ئاڵۆز نەبوە. ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی وڵاتی ئازەربایجان رۆژی هەینی رایگەیاند؛ باکوو هەموو کاتێک وەڵامی گونجاوی دەبێت بۆ ئەو لێدوان و هەوڵانەی کە دژی وڵاتەکەی دەگیرێتەبەر و ئێران هیچ کات هاوشێوەی ئەم ماوەیە هەڕەشە و بێڕێزیی بەرامبەر ئازەربایجان بەکارنەهێناوە. عەلیێڤ وتی: ئازەربایجان لەسەردەمی سەرۆک کۆماریی محەمەد خاتەمی، مەحمود ئەحمەدی نەژاد و حەسەن رۆحانی، ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئێران لە شێوەی ئێستا نەبوە، چونکە رونە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دەیەوێت بیروباەڕەکانی بەسەر باکودا بسەپێنێت. ئەو وتوشیەتی رەفتارەکانی ئێران بە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی و بەکارهێنانی زمانی زبر و توند دژی ئازەربایجان جێگەی تێڕامانە چونکە 20 ساڵە هەڵوێستی لەو شێوەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و باکو روی نەداوە. سەرۆکی ئازەربایجان جەختی لەوە کردەوە کە لە بەرامبەر مانۆڕە سەربازییەکانی ئێران، وڵاتەکەی مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدات و سڵ لە هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە ناکاتەوە. لە ماوەی رابردودا ئێران مانۆڕێکی سەربازیی بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە سنورەکانی لەگەڵ وڵاتی ئازەربایجان ئەنجام دا و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئیسرائیلی کرد. هاوکات ئێران وڵاتی ئازەربایجان تۆمەتبار دەکات بەوەی ئیسرائیل لە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دژی وێستگە ئەتۆمییەکان هێرشی سەربازیی ئەنجام دەدات.
هاوڵاتی بهرپرسێكی ئهمنی ئۆكرانی كوژرانی دوو راوێژكاری سهربازی ئێرانی له ههرێمی كریمیا راگهیاند و دووپاتیشیكردهوه، ههموو ئهو ئێرانیانه به ئامانج دهگرین كه دێنه ناو خاكی ئۆكرانیا. ئۆلێكسی دانیلۆڤ سكرتێری ئاسایشی نیشتمانی و بهرگری ئۆكرانیا به رۆژنامهی گاردیانی بهریتانی راگهیاند، دوو راوێژكاری ئێرانی له ههرێمی كریمیا له رێگهی بۆردومانهوه كوژران، كه بۆ هاوكاری سوپای رووسیا و چۆنییهتی بهكارهێنانی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی (شاهد 136)ـی ئێرانی لهوێ بوون. لهمبارهیهوه هیچ بهرپرسێكی ئێرانی ئهو ههواڵهیان پشتڕاست نهكردووهتهوه، وێڕای ئهوهش ژمارهی كوژراوه ئێرانییهكانی ناو ئۆكرانیا تا ئێستا ئاشكرانهكراوه. پێشتریش راپۆرته رۆژنامهوانییهكانی ئیسرائیل بڵاویان كردبووهوه، كه 10 راوێژكاری سهربازی ئێرانی له ئاكامی بۆردومانهكانی سوپای ئۆكرانیا كوژراون. دانیلۆڤ به رۆژنامهی گاردیانی راگهیاندووه، "ناكرێت له شوێنێك بیت، كه بۆت نییه لهوێ بیت". گوتیشی: ئهوان ئاسایشی ئۆكرانیایان وێرانكردووه، بۆیه دهبێت بیانكوژین". لهسهرهتادا ئێرانییهكان رهتی ئهوهیان كردهوه، كه درۆنیان به رووسیا دابێت، پێشتر تاران ئهوهی راگهیاندبوو، درۆنی بچووكیان پێش ههڵگیرساندنی جهنگی ئۆكرانیا داوهته مۆسكۆ. ههروهها تاران رهتی ئهوهش دهكاتهوه كه راوێژكاری سهربازییان ناردبێته رووسیا، دانیلۆڤ لهمبارهیهوه گوتی: "ئێرانییهكان بهردهوامن له رهتكردنهوهی ئهوهی كه درۆنیان به رووسهكان داوه، ئهمه پهیوهسته بهكات، ههموو شتێك له داهاتوو ئاشكرادهبێت". دهشڵێت: "گوماندهكرێت تاران مووشهكی بالیستیشی به رووسیا دابێت".
هاوڵاتی گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، "هەڵوێستى تاکڕەویى دوژمنکارانە و دنەدەر" جا لەلایەن کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە بێت یان تورکیا، لە بەرژەوەندیى پەیوەندى هاوبەشی نێوانیاندا نییە. هۆشداریش دەدات بۆردوومانەکانی ئەو دوو وڵاتە، هەوڵەکانى بنبڕکردنى تیرۆر لە ناوچەکە پەرت دەکات و ئەوەش "لە بەرژەوەندى هیچکام" لە لایەنەکانى ناوچەکە نییە. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق بە ئاژانسى فرانس پرێسی راگەیاند: بۆردوومانەکانى ئێران و تورکیا هەوڵەکانى بنبڕکردنى تیرۆر پەرت دەکات لەسەر ئاستى ناوچەکە و هەوڵەکان لە کارى لەپێشینەى دیکەدا بە فیڕۆدەچن، کە لە بەرژەوەندیى هیچ کام لە لایەنەکانى ناوچەکە نییە و ئاستى گرژى ناوچەکە بەرزدەکاتەوە، هەروەها کاریگەریى دەبێت لەسەر سرووشتى کارلێکى پەیوەندى نێوان ئێران و تورکیا لەگەڵ عێراق. ئەحمەد سەحاف گوتیشى: "ئێمە لە وەزارەتى دەرەوە پێمانوایە کە هەڵوێستى تاکڕەوى دوژمنکارانە و دنەدەر کە لە کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە بێت یان لەلایەن تورکیاوە لە بەرژەوەندى پەیوەندى هاوبەشی نێوانمان نییە، ئەوە جگە لەوەى کە ئاوێنەى تێڕوانینێکى ئاشتەوایی نابێت، کە خزمەتى هەموو لایەک بکات لەسەر بنەماى رێزگرتنى دراوسێیەتى و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان."
هاوڵاتی بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای سۆمۆ کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/11/24 بڵاوکراوەتەوە داهاتی بەدەست هاتووی نەوت بۆ مانگی تشرینی یەکەم زیاتر لە9 ملیار دۆلاربووە. بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو 104 ملیۆن و 831 هەزار و 120 بەرمیل بووە، داهاتی 9 ملیار و 281 ملیۆن بەرمیل بووە و 647 هەزار دۆلار. لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 102 ملیۆن و 70 هەزار و 427 بەرمیل بووە. وەزارەتی نەوت ئاشکراشی کرد، تێکڕای نرخی بەرمیلێک 88 هەزار و 539 دۆلار بووە و بڕە هەناردەکراوەکان لەلایەن 34 کۆمپانیای نێودەوڵەتی چەندین نەتەوەوە بارکراون.
هاوڵاتی دوێنێ (چوارشەممە) عێراق نیازی خۆی بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا ڕاگەیاند، لە بڕیارێکدا کە دوای دووبارە بۆردومانەکانی دراوسێکانی دێت بۆسهر ناوچه جیاوازهكانی ههرێمی كوردستان به بیانووی به ئامانجگردنی گرووپه چهكدارهكان. ئەو بڕیارهی حكومهتی فیدڕاڵی عێراق لهكاتێكدایه كه ڕۆژی چوارشەممە ئێران نیازی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە هێرشهكان بۆسهر هەرێمی عێراق راگهیاند و هۆشداری ئهوهیدا كه تا ههڕهشهكان بهردهوام بن بۆردومانهكانی ئێران بهردهوام دهبێت، هاوكاتیش داوای له حكومهتی فیدڕاڵی كرد ئاسایشی سنووره هاوبهشهكان بپارێزێت، ئهمه لهكاتێكدایه كه ناوچە سنوورییەکانی ههرێمی كوردستان لهگهڵ ئێران لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدان، کە بڕیاری سهربازی لە هەرێمی کوردستان وهردهگرن، بەڵام لەڕووی کارگێڕییەوە سهربه وەزارەتی بەرگری عێراقن و به فهرمی هێزی پاراستنی سنووری ههرێمن. دەقی ڕاگەیەندراوی هێزەچەکدارەکانی عێراق سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ هەرێم ئهنجوومهنی ویزاری ئاسایشی نیشتیمانی، ئێوارهی چوارشهممه، كۆبوونهوهیهكی بهسهرۆكایهتی بهڕێز محهمهد شیاع سودانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران، فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكان و بهئامادهبوونی ئهندامانی ئهنجوومهن و سهرۆك ئهركانی هێزی پێشمهرگه سازكرد، وتێدا هێرش و بهزاندنی سنووری عێراقی لهلایهن توركیا و ئێرانهوه و ئهو بۆردومانهی كهچهند ناوچهیهكی ههرێمی كوردستانی عێراقی گرتۆتهوه و بووه هۆی ترساندنی خهڵك و گهیاندنی زیان بهموڵك وسامانیان تاوتوێكرد. لهچوار چێوهی كاركردن بۆ راگرتنی ئهم هێرشانه لهگهڵ بهردهوامیدان بهههوڵه دیبلۆماسیهكان، ئهنجومهنی ئاسایشی نشتیمانی ئهم بڕیارانهی خوارهوهی دا: 1ـ دانانی پلانێك بۆ دووباره بهڵاوكردنهوهی هێزهكانی پاراستنی سنووری عێراقی لهسهر هێڵی سفری سهر سنووری نێوان عێراق و ئێران و توركیا. 2ـ دابینكردنی ههموو پشتگیریهكی لۆجستی بۆ فهرماندهی هێزهكانی سنوور و بههێزكردنی توانا مرۆییهكانیان لهگهڵ دابینكردنی پارهی پێویست و پاڵپشتیكردنی بهچهك و كهل وپهلی تر بهشێوهیهك كهبتوانێت ئهركهكهی خۆی جێبهجێ بكات. 3ـ ئهنجامدانی مانۆڕ بۆ سامانه مرۆیهكانی بهردهستی وهزارهتی ناوخۆ بهمهبهستی بههێزكردنی خاڵه سنووریهكان. 4ـ ههماههنگی كردن لهگهڵ حكومهتی ههرێمی كوردستان و وهزارهتی پێشمهرگه بۆ جێبهجێكردنی بڕگهی 1 و 2ی سهرهوه بهئامانجی یهك كردنی ههوڵه نیشتیمانیهكان بۆ پاراستنی سنوورهكانی عێراق.
هاوڵاتی ئێران: بەرپرسانی بەغدا و هەرێم بەڵێنیان داوە بۆ چەککردنی پارتەکانی رۆژهەڵات بەپرسێکی ئێران ، وڵاتانی ئیسرائیل و ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە هاندانی ناڕەزایەتییەکان و رایدەگەیەنێت لە 76 بنکە و بارەگا لە هەرێمی کوردستان چەک و تەقەمەنی رەوانەی ناوخۆی ئێران کراوە. حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ئەو پلانەی بۆ دروستکردنی جەنگ لە دژی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەدەچێت، شکستی هێناوە و پوچەڵ کراوەتەوە. ئەمیرعەبدوڵاهیان وتویەتی: 76 بنکە و بارەگای چەکداریی نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان جێگیرن کە لەو بنکە و بارەگایانەوە چەک و تەقەمەنی ئەمریکی و ئیسرائیلیان رەوانەی ناوخۆی ئێران کراوە. بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، وڵاتانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەشێک بون لە هاندانی توندوتیژیی لە ناوخۆی ئێراندا. عەبدوڵاهیان ئاماژەی بەوە کردوە کە دوو جار لە تاران و بەغدا بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کۆبونەتەوە و بەرپرسانی هەرێم و بەغدا بەڵێنیان داوە بە پێی خشتەیەکی کاتی دیاریکراو پارتەکانی رۆژهەلاتی کوردستان چەک بکەن. وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردوەتەوە تا لە سنوری دراوسێکانەوە هەست بە هەڕەشە بکەین هێزە سەربازییەکانی ئێران بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەرسیۆنی سەربازیی.
هاوڵاتی کۆمپانیای راپرسی و لێکۆلینەوەی (هەبەسە)، بەگوێرەی راپرسیەک کە لە شاری قەیسەری تورکیا ئەنجامیداوە،دەرکەوتووە پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان ١٧٪ی دەنگەکانی کەم دەکات. کۆمپانیای راپرسی و لێکۆلینەوەی (هەبەسە) ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنی گشتی تورکیا لە شاری قەیسەری بڵاوکردەوە کە ئەو شارەی تورکیا وەک ناوەندێکی گرنگی جەماوەری ئاکەپە دەزانرێت. لە راپرسیەکەدا رای دوو هەزار و ١٠٠ کەس وەرگیراوە و پرسیاری ئەوە لە بەشداربووان کراوە کە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا دەنگ بەکام لایەن دەدەیت؟ لە ئەنجامدا دەنگەکانی ئاکەپە ١٧٪ لەو شارەدا کەمی کردووە. راپرسیەکە بەم شێوەیەیە؛ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، بەسەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ٣٣.٦٪ (هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨- ٥٠،٦٪) پارتی باش، بەسەرۆکایەتی مەڕال ئاکشەنەر، ٢٣.٦٪ (هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ - ١١٪) پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، بەسەرۆکایەتی کەمال کلچدارئۆغلۆ ١٢.٩٪ (هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ - ١٢.٤) پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، بەسەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی ١٠.١٪ (هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ – ٢١.٥٪) پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەسەرۆکایەتی پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار ١.٩ (هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨- ٢.٤٪) لایەنەکانی دیکە، ٥.٦٪ ئەو کەسانەی خۆیان یەکلایی نەکردووتەوە، ١٢.٣٪. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨دا، شاری قەیسەری یەکێک لەو شارانەی تورکیابوو کە بە شێوەیەکی زۆر فراوان، پشتگیری لە پارتی داد و گەشەپێدان و هاوبەشەکەی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست کرد و بە هەردوو پارتەکە کە هاوپەیمانی کۆماریان پێکهێناوە، ٧١.١٪ی دەنگەکانی پارێزگاکەیان بەدەستهێنا. لە بەرامبەردا، هاوپەیمانی گەل کە لە جەهەپە، پارتی باش و چەند پارتێکی بچووک پێک دێت ٢٥.١٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو. بەگوێرەی دانیشتوانەکەی، پارێزگای قەیسەری خاوەنی ١٠ کورسی پەرلەمانە و لە ساڵی ٢٠١٨دا، هاوپەیمانی کۆماری هەشت پەرلەمانتار و هاوپەیمانی گەلیش دوو پەرلەمانتاریان بەدەست هێنابوو.
هاوڵاتی لە شاری دوزجەی تورکیا بومەلەرزەیەک روویدا و ٣٠ کەس بریندار بوون کاتژمێر چواری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ی پلەی ریختەر پارێزگای دوزجەی تورکیای هەژاند و لە ئەنجامدا زیاتر لە 30 هاوڵاتی بریندار بوون. سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا کە سەردانی ناوەندی شاری دوزجەی کردووە، بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد و وتی، " جگە لە بومەلەرزەکەی یەکەم، نزیکەی ٧٠ بومەلەرزەی دیکە لە پارێزگاکە رویانداوە کە گەورەترینیان کاتژمێر ٦ و ٥٠ خولەک رویداوە بە گوڕی ٤.٤ پلەی ریختەر. سویلۆ ئاشکرای کرد کە بومەلەرزەکانی دیکە، هیچ زیانێان نەبووە، تەنیا یەکەم بومەلەرزە بووەتە هۆی برینداربوونی زیاتر لە 30 کەس. بە درێژایی شەوی رابردوو، هاوڵاتیان، لە دەرەوەی ماڵەکانیان رۆژیان کردەوە. لە هەندێک ناوچەش بومەلەرزەکە بووەتە هۆی پچڕانی هێڵەکانی کارەبا و ئاو.
هاوڵاتی 67 رۆژە ناڕەزایەتییەکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و حەفتەیەکە ئاستی توندوتیژییەکانی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر خەڵکی کورد زۆر زیاتری کردوە بە جۆرێک ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و مامۆستایانی ئایینیی هۆشداریی دەدەن لە چۆنیەتی مامەڵەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات. سەرەڕای توندوتیژییەکان و رەوانەکردنی هەزارن هێزی چەکدار بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڵام ناڕەزایەتییەکان لەو بەشەی کوردستان بەردەوامن و ژن و منداڵ، بەساڵاچو و گەنجی کورد بەردەوامن لە ناڕەزایەتیی و گوللـە و کوشتن و بڕین لە دەربڕینی ناڕەزایەتیی ساردی نەکردونەتەوە بە جۆرێک ئێستا کورد بوەتە پێشەنگی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان و بە دروشم لە تاران و کەرەج و شارەکانی دیکە هاوسۆزی و پشتیوانیی بۆ کورد دەردەبڕدرێت. رۆژی سێشەممە دوای تێپەڕاندنی سێ شەوی خوێناوی لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوکان و بازاڕەکان نەکرانەوە. لە (مەهاباد،بۆکان، سەقز، سنە، پیرانشار، مەریوان، جوانڕۆ، روانسر) و چەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵات دوکان و بازاڕەکان لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان نەکرانەوە و هێزە ئەمنییەکانیش لە رێگەی بڵندگۆوە داوایان لە کاسبکاران کرد دوکان و بازڕەکان بکەنەوە بەڵام ئەو هەوڵەی هێزە ئەمنییەکان شکستی هێنا. لە هەندێک گەڕەکی شاری جوانڕۆ ناڕەزایەتیی بەڕێوەچو و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوپێکردنی گەنجان تەقەیان کرد بەڵام تا ئێستا ژمارەی کوژرا و برینداری ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕۆی ئەو شارە دیار نییە بە تایبەت کە زۆرینەی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەو ناوچەیە لەکارخراون. لە شاری کرماشان و مەهاباد هێزە ئەمنییەکان شەوی سێشەممە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دەیان دانیشتوی ئەو دو شارە و چەند کەسێکیان دەستگیر کرد. سوپای پاسداران حاشای لەوە نەکردوە کە هێزەکانیان لە جوانڕۆ و پیرانشار و مەهاباد تەقەیان لە خەڵک کردوە. بە پێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی کە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراونەتەوە؛ هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی و کۆتایی خۆپیشاندانەکان چەکی سەربازیی و لە هەندێک حاڵەتیشدا دۆشکا بەکاردەهێنن. مامۆستایانی ئایینیی شاری سنە ودەوروبەری لە بەیاننامەیەکدا؛ رایانگەیاند ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی لە ماوەی زیاتر لە دو مانگی رابردودا بەرامبەر خۆپیشاندەران کردویانە، هاوشێوەی کۆمەڵکوژییەکی ستەمکارانەیە. ئەو مامۆستایانە ئاماژەیان بەوە کردوە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەمو شێویەک هەوڵی سەرکوتی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانیان داوە و دەستیان هەبوە لە رشتنی خوێنی گەنجان و لاوان بۆیە ئەوان هاوشانی خەڵکی ناڕازیی پشتیوانیی لە خۆپیشاندان دەکەن و هاوکات جەختیان لەوە کردەوە دەسەڵاتی ستەمکار نابێت حوکمڕانیی خەڵک بکات و دەبێت شەرعیەتی دەسەڵات بخرێتە ریفراندۆمە و خەڵک مافی خۆیانە دەسەڵاتی ئێستای ئێران هەڵنەبژێرن. زانکۆکان لە ژمارەیەکی بەرچاوی زانکۆکانی کوردستان لە سنە و زانکۆکانی تاران و بابۆل و ئەسفەهان گردبونەوە و ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بون. لە زانکۆی کوردستان لە سنە سرود بۆ شەهیدانی رۆژهەڵاتی کوردستان وترایەوە و خوێندکاران بە گردبونەوەی ناڕەزایەتیی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد. ژمارەیەکیش لە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە بە رێپێوان و خۆپیشاندان دروشمی "کوردستان ناوی بەرزە دوژمن دەخاتە لەرزە "یان وتەوە. لە زانکۆی شەریف لە تاران پێکدادن لە نێوان خوێندکارانی ناڕازی و خوێندکارانی سەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران رویدا. هاوکات لە زانکۆی پزیشکیی مەشهەد هێرش کرایە سەر خوێندکاران و ژمارەیەکیان لێ برینداربو و لە زانکۆکانی بوشەهر-یش بایکۆت و ناڕەزایەتیی بەردەوام بو. خوێندکارانی زانکۆی بوشەهر گردبونەوەیان ئەنجام دا و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد. ناڕەزایەتییەکانی شەوی سێشەممە شەوی سێشەممە لە چەند گەڕەکێکی تاران ناڕەزایەتیی بەڕێوەچو و دژی دەسەڵات دروشم وترایەوە. لە شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان هێزە ئەمنییەکان بۆ رێگریی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی تەقەیەکی زۆریان کرد. لە شاری ئەندیمێشک لە پارێزگای خوزستان هاوشێوەی زاهیدان تەقەی زۆر کرا و لە چەند شارێکی پارێزگای فارس هاوکات ناڕەزایەتیی بەڕێوچو. میدیاکانی سەر بە دەسەڵات بڵاویان کردەوە شەوی سێشەممە ئەفسەرێکی سوپای پاسداران بە ناوی سەعید بەهەشتی لە شاری کرماشان و لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە دەستڕێژی گوللـە کراوەتە ئامانج و مردوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتەوە بڵاو کراوەتەوە ئەو ئەفسەرە دەستی هەبوە لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان و تەقەکردن لە گەنجانی شارەکە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوە لە 66 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا 102 کەس لەو بەشەی کوردستان کوژروان، بە گشتی تا ئێستا 434 کەس لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران کوژراون کە یەک لەسەر چواری ژمارەی کوژراون هەومو وڵاتەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بون. بە پێی ئامارەکان تا ئێستا لە سەرتاسەری ئێران نزیکەی 17 هەزار و 500 کەس دەستگیرکراون، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە بەهۆی هێزە ئەمنییەکانەوە ژمارەیەکی زۆری برینداران رو لە نەخۆشخانەکان ناکەن و ئەوەش مەترسیی بۆ ژیانیان دروست دەکات.
هاوڵاتی پێشنيوهڕۆى ئهمڕۆ سێشهممه 2022/11/22 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له بهغدا لهگهڵ محهمهد شياع ئهلسوودانى، سهرۆك وهزيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووهوه. له كۆبوونهوهكهدا ههردوولا جهختيان له گرنگيی یهكههڵوێستی لهسهر ئاستی نیشتمانی كردهوه و یهكڕیزی و ههماههنگييان بۆ ڕووبهڕووبوونهوهی ئاڵنگارييهكان له بوارى ئابووری و بژێوی ژیان و خزمهتگوزاریهكاندا به پێویست زانی بهمهبهستی دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ ههموو هاووڵاتیيانى عێراق. سهرۆك وهزيرانى عێراقى فيدراڵ دووپاتی كردهوه كه حكوومهتی فیدراڵ پابهندى دهستووری عێراقه بۆ چارهسهركردنی كێشه ههڵواسراوهكان لهگهڵ حكوومهتی ههرێمی كوردستان به شێوهیهك كه مافی ههموو پێكهاتهكان مسۆگهر بكات. لای خۆیهوه نێچیرڤان بارزانی دووباره پیرۆزبایی له سهرۆك وهزيرانى عێراقى فيدراڵ كرد بۆ متمانهوهوهرگرتنی حكوومهتهكهی و گهشبینيی خۆی به تواناكانی حكوومهتی نوێ له گواستنهوهی وڵات بۆ قوناغێكی جیاوازتر دهربڕى كه زمانی لێكگهیشتن و چارهسهری تيايدا زاڵ بێت. له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆ لهسهر پرسی ئهمنی له ناوچه سنووریيهكانی عێراق كرا و داكۆكى له هاوكاریی نێوان ههردوولا كرايهوه بۆ پاراستنی سهروهريی عێراق و ڕهتكردنهوهی بهزاندنه بهردهوامهكان و كاركردن بۆ ئهوهی خاكی عێراق نهبێته پێگهی ههڕهشه بۆ سهر هیچ وڵاتێكى دراوسێ.
هاوڵاتی نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتی سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە پەینی کیمیایی و رێژەی تیشکدانەوەیان پێکهێناوە و"حکومەتی نوێی عێراق گرنگی تایبەت دەدادت بە بواری کشتوکاڵ." مەهدی سەهر نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا، پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی نوێی عێراق وپلانیان هەیە رێژەی پاڵپشتی تۆو لە ٥٠٪ـەوە بۆ ٧٠٪ بەرز بکەنەوە. وتیشی لە چوارچیوەی پلانی چاندنی زستانەدا هەوڵی زیادکردنی روبەری چاندن لە عێراق دەدەن و رێژەی پاڵپستی پەینی کیمیایی لە ٣٥٪ـەوە بۆ ٥٠٪ بەرز دەکەنەوە. ئەوەشی ڕونکردەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە پەینی کیمیایی و رێژەی تیشکدانەوەیان و ئاستی کاریگەریان پێکهێناوە و وەزارەتی کشتوکاڵ چاوەڕێی وەڵامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەکەیە. ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، پاش لێکۆڵینەوەکانیان بۆیان دەرکەوتووە رێژەی ماددەکانی نێو پەینی کیمیایی لە عێراق ئاسایی نیە و لێکۆڵینەوەی وردتر دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە.