هاوڵاتى کازمى و جۆ بایدن، په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و کۆشکى سپى رایگه‌یاند:"ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیکردنى عێراق بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆیى خۆی". کۆشکى سپى له راگه‌یێندراوێکدا ئاشکراى کردووه شه‌وى رابردوو بایدن و کازمى له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا باسیان له هێرشه مووشه‌کییه‌کانى ئه‌مدواییه‌ى هه‌ولێر کردووه و هه‌ردوولاش هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هێرشه ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. له راگه‌یێندراوه‌که‌ى کۆشکى سپی‌دا هاتووه: "هه‌ردوولا باسیان له هێرشى مووشه‌کى ئه‌مدواییه‌ى سه‌ر هاوپه‌یمانان و عێراقییه‌کان کردووه و هاوڕا بوون له‌وه‌ى ده‌بێت ئه‌وانه‌ى هێرشه‌کانیان کردووه، به‌رپرسیارێتى ئه‌و هێرشانه هه‌ڵبگرن". هه‌روه‌ها بایدن و کازمى پێکه‌وه گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به گرنگى پێشخستنى دیالۆگى ستراتیژى نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به پرسه سه‌ره‌کییه‌کان کردووه. هاوکات، مسته‌فا کازمى له ئه‌کاونتى خۆى له تویته‌ر نووسیویه‌تى له‌گه‌ڵ بایدن باسیان له په‌یوندیى دووقۆڵى و به‌ردوامى هاوکارییه‌کان له شه‌ڕى دژ به داعشدا کردووه. کازمى که تویته‌که‌ى نوسیویهتى: "له په‌یوه‌ندییه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک جۆ بایدن، تاوتوێى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان و به‌هێزکردنى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شمان کرد، رێککه‌وتین کار بکه‌ین بۆ بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى و ئاسایش له‌ناوچه‌که و پێکه‌وه شه‌ڕى داعش بکه‌ین. جه‌ختمان کرده‌وه له درێژه‌پێدانى گفتوگۆى ستراتیژیى نێوان هه‌ردوو وڵات". رۆژى 15-2-2021 به مووشه‌ک هێرش کرایه سه‌ر بنکه‌یه‌کى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به داعش له فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، هێرشه‌که کوژرانى به‌ڵێنده‌رێکى بیانى برینداربوونى نۆ که‌سى دیکه‌ى لێکهوتنهوهو یه‌کێک له برینداره‌کانى رووداوه‌که رۆژى دووشه‌ممه 22ى شوبات گیانى له‌ده‌ستدا.
هاوڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ڕۆژى حوکمڕانیى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بیرى لهباڵێکى سه‌ربازیى بۆ پاراستنى خۆى به‌ناوى (سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامی) کردوه‌ته‌وه‌و ئێستا ئه‌و باڵه په‌لوپۆى بۆ وڵاتانى وه‌ک عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ن هاویشتووه. له‌شێوازى دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنى (سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامی) ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و سوپایه له‌بنه‌مادا حکومه‌تێکه له‌ناو حکومه‌تى ئێران و بگره وڵاتانى دیکه‌ش، چونکه به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى سوپاى پاسداران "ئه‌رکى سه‌ره‌کیى ئه‌و هێزه چه‌کدارییه پارێزگارییه لهبهرژهوهندییهکانى ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى و کۆمارى ئیسلامى له‌ئێران و هه‌ر شوێنێک که‌پێویست بکات واته ئه‌و سوپایه سنورێکى روون و ئاشکراى بۆ جموجۆڵه‌کانى نییه‌و خۆى ده‌ستکراوه کردووه له‌هه‌وڵه‌کانی". زۆربه‌ى شاره‌زایان پێیانوایه ئه‌و هێزه که‌ده‌بوو سه‌روه‌ریى خاکى ئێران بپارێزێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بهدهستوهردانهکانى له‌وڵاتانى دیکه‌دا بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى سه‌روه‌ریى خاکى ئێران و وڵاتان بخاته مه‌ترسیى گه‌وره‌وه، چونکه له‌عێراق هاوشێوه‌ى خۆى دروستکردووه که پێى ده‌وترێت (حه‌شدى شه‌عبی) و له‌سوریا هاوشێوهیهکى دیکه‌ى به‌ناوى (جه‌یشى وه‌ته‌نی) و له‌یه‌مه‌ن به‌هه‌موو شێوەیه‌ک هاوکاریى گروپى (ئه‌نساروڵڵا)ى سه‌ر بهحوسییه شیعه‌کانى یه‌مه‌ن ده‌کات و جگه له‌دروستکردنى ئه‌م هاوشێوانه هاوکاری هێزه چه‌کداره‌کانى (حزبوڵڵا)ى لوبنان و چه‌کداره‌کانى فه‌له‌ستینیش ده‌کات. سوپاى پاسداران مێژوویه‌کى پڕ له‌کێشه‌و ناکۆکیی روحه‌ڵڵا خومه‌ینى، رێبهرو دامه‌زرێنه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران دواى سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى له‌ڕێکه‌وتی 11ى شوباتى 1979 دواى سێ مانگ و له‌ڕێکه‌وتی 22ى نیسانى 1979 بڕیارى دروستکردنى سوپایه‌کى چه‌کداریى بۆ پاراستنى (کۆمارى ئیسلامی) له‌ئێران ده‌رکردو ئه‌م بڕیاره‌شى له‌سه‌رتادا بووه هۆى ناکۆکى له‌نێوان ژماره‌یه‌ک سیاسهتمهدارو فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان. بۆیه له‌ماوه‌ى ساڵێکدا نزیکه‌ى پێنج فه‌رمانده‌ى ئه‌و سوپایه یان لابران یان ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه‌و دواجار به‌فه‌رمانى خومه‌ینى له‌ساڵى 1981 یه‌کێک له‌پاسه‌وانه تایبه‌ته‌کانى به‌ناوى موحسین ره‌زایی، که‌ئێستا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ده‌ستنیشانکردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه به‌فه‌رمانده‌ى گشتی سوپاى پاسداران ده‌ستنیشان ده‌کات. به‌هۆى دروستبوونى ناکۆکى له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى به‌ڕێوبردن و ده‌ستنیشانکردنى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسداران عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى ئێستاى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌سه‌ر راسپارده‌ى خومه‌ینى بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێک تاسهرهتاى ساڵى 1980 سه‌رپه‌رشتیى ئه‌و سوپایه ده‌کات و دواتر خامنه‌یى به‌مه‌به‌ستى خۆپاڵهوتن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى ئێران ده‌ستبه‌ردارى ئه‌رکى سه‌رپه‌رشتیى سوپا ده‌بێت. خامنه‌یى دواى مه‌رگى خومه‌ینى له‌ساڵى 1989 بهڕێبهرى شۆڕشى ئیسلامى له‌ئێران ده‌ستنیشان ده‌کرێت و دواتر هه‌ڵده‌بژێردرێت و به‌پێى گۆڕانکارییه‌کانى ده‌ستورى ئه‌و وڵاته له‌هه‌مان ساڵداو له‌ڕیفراندۆم بۆ ده‌ستورى ئێران، عه‌لى خامنه‌یى ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان و سوپاى پاسدارانى پێده‌درێت. به‌پێى خاڵى یه‌که‌مى په‌یڕه‌وى ناوخۆى سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، ئه‌و سوپایه به‌فه‌رمانى رێبه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئه‌رکى پارێزگارییه له‌شۆڕشى ئیسلامى و به‌رفراوانکردنى ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى و هه‌وڵده‌دات بۆ به‌دیهێنانى ئامانج و ده‌سه‌ڵاتى یاساکانى خودا‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ماهه‌نگى و هاوکاریى هێزه چه‌کداره‌کانى ئێران ده‌کات. لهپاسهوانیى خومه‌ینى بۆ پاسه‌وانى کۆمارى ئیسلامی موحسین ره‌زایى که‌پێشتر پاسه‌وانى تایبه‌تى پارێزگاریى له روحه‌ڵڵا خومه‌ینى بووه له‌ته‌مه‌نى (27) ساڵیدا به‌فه‌رمانێکى خومه‌ینى و له‌سه‌ر بڕیارى لیژنه‌یه‌کى سێ که‌سى که‌ئه‌و لیژنه‌یه‌ش فه‌رمانى خومه‌ینیان جێبه‌جێکردووه له‌ساڵى 1981 به‌ڕه‌سمى ده‌بێته فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسداران و بۆ ماوه‌ى زیاتر له (16) ساڵ و تاساڵى 1997 له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنیته‌وه و دواتر به‌مه‌به‌ستى خوێندن ده‌ست له‌کارده‌کێشێته‌وه، به‌ڵام به‌فه‌رمانى عه‌لى خامنه‌یى و عه‌لى ئه‌کبه‌ر هاشمى ره‌فسنجانی، سه‌رۆک کۆمارى ئه‌وکاتى ئێران ده‌کرێته سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ده‌ستنیشانکردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى و هاوکات ده‌ست به‌پڕۆسه‌ى خوێندن ده‌کاته‌وه‌و ده‌بێته خاوه‌نى دکتۆراى ئابوریى له‌زانکۆى تاران. ده‌ستبه‌کاربوونى ره‌زایى وه‌ک فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران ناڕه‌زایه‌تیى لێده‌که‌وێته‌وه‌و به‌هۆکارى شکستى ژماره‌یه‌ک ئۆپه‌راسیۆنى گه‌وره‌ى وه‌ک داگیرکردنى به‌سڕه له‌عێراق له‌چوارچێوى ئۆپه‌راسیۆنى (که‌ربه‌لاى 4 و 5) بووه‌و هاوکات ره‌زایى تۆمه‌تباره به‌هاوکاری و هه‌مانگیى نه‌کردن له‌گه‌ڵ سوپاى ره‌سمیى ئێران که به(ئه‌رته‌ش) ناسراوه، کهدژایهتیى ئه‌و فه‌رماندانه‌ى ره‌خنه‌یان له‌شێوازى به‌ڕێوەبردنى سوپاى پاسداران هه‌بووه‌و به‌هۆکارى سه‌ره‌کی به‌رزبوونه‌وه‌ى کوژراوانى جه‌نگى هه‌شت ساڵه‌ى نێوان ئێران و عێراق له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. خامنه‌یى دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ره‌زایى له‌نامه‌یه‌کدا ده‌نووسێت کاره شاره‌زایانه‌و پسپۆڕانهکانى ئه‌و له (16) ساڵى به‌هێزکردنى سوپاى پاسداران جێگه‌ى پێزانینه، چونکه بووه‌ته مایه‌ى سه‌رسوڕمانى وڵاتانى زلهێزى جیهان له‌پێگه‌ى سوپاى پاسداران و تواناکانیدا. پێکهاته‌و ده‌سه‌ڵاتى سوپاى پاسداران ناوى ته‌واوى ئه‌و هێزه (سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامی)یه که‌هێزى (ئاسمانی، ده‌ریایی، بۆشایى ئاسمان، قودس، به‌سیج) له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌ریه‌که له‌م هێزانه ئه‌رکى دیاریکراوى خۆیان له‌چوارچێوه‌ى سوپاکه‌دا هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت کارى ئابوریى و بازرگانیى ده‌که‌ن و هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ى ئامارى ئێران ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن (40%)ی ئابوریى وڵاته‌که له‌ژێر کۆنتڕۆڵى ئه‌و سوپایهدایه که بهملیارەها دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت. له‌به‌رانبه‌ردا سوپا ره‌تیده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت هه‌موو سه‌رچاوه داراییه‌کانیان ناگاته (1%)ی ئابوری ئێران. ده‌سه‌ڵاته‌کانى سوپاى پاسداران به‌شێوه‌ى ههرهمییهو عه‌لى خامنه‌یى که رێبه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه هاوکات فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کان و سوپاى پاسدارانه له‌لوتکه‌ى ئه‌و ههرهمهدایه و دواى ئه‌و فه‌رمانده‌ى گشتى سوپا‌و دواتر وه‌زیرى ئه‌و سوپایه‌و سه‌رۆکى ناوه‌ند زیاترین ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه. پاسداران بووه‌ته سوپایه‌کى بازرگانیی ناوه‌ندى (خاته‌مولئه‌نبیا) یان خاته‌م که سه‌ر به‌سوپاى پاسدارانه‌و دواى جه‌نگى نێوانى ئێران و عێراق له‌سه‌ر ده‌ستى عه‌لى خامنه‌یى دامه‌زرێندراوه به‌گه‌وره‌ترین کۆمپانیاى بهڵێندهرایهتیى زۆربه‌ى پرۆژه‌کانى ئابورى و بازرگانییه‌کانى حکومه‌ت له‌ئێران له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و سه‌رجه‌م پرۆژه‌کانى حکومه‌ت بۆ (ئاو، نه‌وت، غاز، به‌نداو، رێگاوبان) جێبه‌جێ ده‌کات. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 2010 سزاى نێوده‌وڵه‌تیى به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌دا بسه‌پێت و تائێستا ئه‌و سزایانه به‌رده‌وامه. محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆکى ئێستاى په‌رله‌مان له‌ئێران و حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ، باڵیۆزى پێشووى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌عێراق بۆ ماوه‌یه‌ک فه‌رمانده‌ى ئه‌و ناوه‌نده بوون. له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌شێک له‌میدیاکانى ئێران داهاتى ساڵانه‌ى ئه‌و سوپایه‌یان به (12) ملیار دۆلار خه‌مڵاندووه‌و جگه له‌وه‌ى خاوه‌نى ده‌یان بهندهرو خاڵى سنوریى نایاسایى و تۆمه‌تبارى ده‌که‌ن به‌کارى قاچاخى و نه‌دانى باج به‌حکومه‌ت. قه‌رارگاى ره‌مه‌زان ئه‌و ناوه‌نده یه‌که‌م ناوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ى سه‌ر به‌سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بووه له‌سه‌رده‌مى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران که له‌سه‌ر ده‌ستى موحسین ره‌زایى دامهزێنراوهو ئه‌رکى هێرشى پارتیزانى و چه‌کداریى به‌هاوکاریى ئۆپۆزسیۆنى کورد له‌باشورى کوردستان بووه به‌مه‌به‌ستى زیانگه‌یاندن به‌حکومه‌تى به‌عس له‌عێراق. ئه‌و ناوه‌نده رۆڵى به‌رچاوى بینیوه له‌هاوکاریى هێزه‌کانى سه‌ر بهفهیلهقى به‌در له‌عێراق که‌ئێستا وه‌ک حزبى (ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى عێراق) ده‌ناسرێن و هادى عامرى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له‌سه‌رکرده‌کانى ئه‌و فه‌یله‌قه بوون که بهفهیلهقى نۆ ناوده‌برێت و به‌پێى سه‌رچاوه‌کان ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه له‌ژێر فه‌رمانى حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ جموجۆڵه‌کانیان له‌دژى رژێمى به‌عس له‌عێراق رێکخستووه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووهتههۆى ئه‌وه‌ى دامه‌زراندنى حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراق وه‌ک لقێک لهسوپاى پاسدارانى ئێران له‌قه‌ڵه‌مبدرێت. قه‌رارگاى ره‌مه‌زان له‌ئێستادا به‌رفراوانتره‌و بنکه‌ى سه‌ره‌کیى داڕشتنى سیاسه‌ت و تاکتیکى سوپاى قودس-هو بۆ ماوه‌یه‌کیش له‌لایه‌ن ئیرەج مه‌سجدی، باڵیۆزى ئێستاى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌عێراق سه‌رپه‌رشتیى کراوه. سوله‌یمانى و سوپاى قودس سوپاى قودس یان (فه‌یله‌قى قودس) ناوه‌ندێکى سه‌ربازیى سه‌ر به‌سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه که له‌سه‌رده‌مى جه‌نگى نێوان ئێران و عێراق له‌ساڵى 1980 به‌مه‌به‌ستى پارێزگاریکردن له‌ئێران و هێرشکردنه سه‌ر دوژمنانى له‌ده‌ره‌وه‌ى سنورى وڵاته‌که‌ى دامه‌زراوه، ئه‌و هێزه به‌رپرسیار بووه لهسهرکوتى نه‌یاران و ئۆپۆزسیۆنى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگریى کۆمارى ئیسلامى ئێران (ئیتڵاعات). ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى ناکۆکیى نێوان فه‌یله‌قى قودس و ئیتڵاعات، بۆیه عه‌لى خامنه‌یى و ره‌فسنجانى وه‌ک دوو به‌رپرسى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌مه‌به‌ستى رێکخستنه‌وه‌ى ئه‌و هێزه‌و کار‌و چالاکییه‌کانى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌تایبه‌ت له‌لوبنان، عێراق، ئه‌فغانستان، بۆسنیا و هه‌رزه‌گۆڤینا له‌ساڵى 1998 قاسم سوله‌یمانى که پێشتر فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى (ساروڵڵا)ى سوپاى پاسداران بووه به‌فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. هه‌ر ئه‌مه ده‌بێته‌مایه‌ى زیادبوونى جموجۆڵه‌کانى ئه‌و هێزه‌و له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌هۆى په‌یوه‌ندیى تایبه‌تى نێوان خامنه‌یى و سوله‌یمانی، ئه‌و فه‌رمانده‌یه بۆ کار‌و چالاکییه‌کانى هێزى قودس نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ فه‌رمان و بڕیاره‌کانى فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسداران و به‌پێى پلان و بڕیارى خۆى هه‌ڵسوکه‌وتى کردووه کهشێوازى سه‌ره‌کیى کارى ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى (یه‌ک وڵات و یه‌ک دۆسیه و یه‌ک فه‌رمانده) پێناسه کرابوو، چونکه له‌ناو سوپاى قودسدا ده‌بێت هه‌موو به‌رپرسانى دیکه ته‌نها له‌خزمه‌تى ئامانجى فهرماندهکهیاندا بن. سوپاى قودس هه‌شت که‌س له‌چوارچێوه‌ى ناوه‌ندێکدا سیاسه‌ت و پلانه‌کانى داده‌ڕێژن که‌بریتین له‌ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ى ئێستاى سوپاى قودس، ئیرەج مه‌سجدی، باڵیۆزى ئێستاى ئێران له‌عێراق، حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ، باڵیۆزى پێشووى ئێران له‌عێراق، حه‌سه‌ن کازمى قومی، باڵیۆزى پێشووترى ئێران له‌عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌بوری، به‌رپرسى هه‌ماهه‌نگیى جێگره‌وه‌ی فه‌رمانده‌ى سوپاى قودس، محه‌مه‌د جه‌لال مائاب، به‌رپرسى نۆژهنکرنهوهى ئارامگاى ئیمامه‌کانى شیعه له‌عێراق، حه‌سه‌ن پلارهک، راوێژکارى تایبه‌ت و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى فه‌رمانده‌یى سوپاى قودس. به‌سه‌رنجدانێکى کورت له‌ناوو ناونیشانى که‌سانى به‌ڕێوبه‌رو داڕێژه‌رى پلانى فه‌یله‌قى قودس ده‌رده‌که‌وێت که‌عێراق دۆسیه‌ى سه‌ره‌کیى ئه‌و فهیلهقهیهو سه‌رنجى له‌سه‌ر عێراقه، بۆیه به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌و ناسنامه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى کهدامهزرێنهرى حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراق بوون تێگه‌یشتن له‌وه‌ى حه‌شد له‌عێراق لقێک بێت لهسوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران قورس نییه. سه‌رکوتى کورد له‌سه‌ر ده‌ستى سوپاى پاسداران دواى سه‌رهه‌ڵدانى گه‌لان له‌ئێران له‌ساڵى 1979 ئۆپۆزسیۆنى کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان که دیارترینیان کۆمه‌ڵه‌و دیموکرات و خه‌باتى ئیسلامى بوون دژى سیاسه‌ته‌کانى کۆمارى ئیسلامى ناڕه‌زایه‌تییان پیشانداو ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى توندى سوپاى پاسدارانى لێکه‌وته‌وه‌و بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ تاساڵى 1989 جه‌نگى قورس له‌نێوان پێشمه‌رگه‌کانى ئه‌و هێزانه‌و چه‌کدارانى سوپاى پاسداران روویدا که به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌کان نزیکه‌ى (10) هه‌زار که‌س له‌هه‌ردوو لایه‌ن کوژراون و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زارو (200) زیندانیى کوردى سه‌ر بهحزبهکانى رۆژهه‌ڵات و چالاکوان و تێکۆشه‌رى کورد له‌سێداره‌دران یان گولـله‌باران کران، که‌ئه‌مه‌ش بیره‌وه‌رییه‌کى ناخۆش و وێنه‌یه‌کى ناشیرینی له‌سه‌ر سوپاى پاسداران له‌لاى کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان دروستکردووه. له‌عێراق جه‌نگ و له‌ئه‌فغانستان هاوکاریى ئه‌مه‌ریکا ساڵى 2001 هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران وه‌ک پشتیوانییه‌ک بۆ هێزه‌کانى ئه‌فغانستان به‌هه‌ماهه‌نگى ته‌واو توانیان دواى هێرشکردنه‌سه‌ر ئیماره‌تى ئیسلامى له‌شارى هه‌رات له‌ئه‌فغانستان شکست به‌گروپى تاڵیبان بێنن و ئه‌و گروپه له‌و شاره گه‌وره‌یه‌ى ئه‌و وڵاته بکشێته‌وه‌و کۆتایى بهئیمارهته ئیسلامییهکهى بهێنرێت. هاوکاریى سه‌ربازیى نێوان ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو سوپاى پاسدارانى ئێران بووه که ئه‌وکات قاسم سوله‌یمانى و یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی، سه‌رپه‌رشتیى هه‌ماهه‌نگیى چه‌کدارانى سوپاکه‌یان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌که کردووه له‌کاتێکدا ئێران و ئه‌مه‌ریکا یه‌کتر به‌دوژمن و نه‌یارى سه‌ره‌کیى ناوده‌هێنن و قاسم سوله‌یمانى به‌فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى پێشوى ئه‌مه‌ریکا له‌به‌غدا به‌فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان کوژراو ئه‌م دوو وڵاته به به‌رده‌وامى له‌عێراق ناکۆکییان هه‌یه‌و هه‌ندێکجار یه‌کتر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌هێرشکردنه سه‌ر بنکه‌و پێگه‌کانى یه‌کترى. پهلهاویشتنهکانى سوپاى پاسداران سوپاى پاسداران له‌ڕێگه‌ى دروستکردنى هێزى چه‌کداره‌وه ده‌یه‌وێت نموونه‌ى خۆى دروستبکاته‌وه وه‌ک حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراق، جه‌یشى وه‌ته‌نى لهسوریاو ئه‌نساروڵڵا له‌یه‌مه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هاوکاریى گروپه چه‌کداره‌کانى حزبوڵاى لوبنان، حه‌ماس و فه‌تح له‌فه‌له‌ستین ده‌کات. بۆیه ئه‌و هێزه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سزا دراوه‌و ئه‌مه‌ریکا وه‌ک رێکخراوێکى تیرۆریستى له‌قه‌ڵه‌مى داوه، له‌کاتێکدا له‌ناوخۆى ئێرانیش وه‌ک حکومه‌تى یه‌که‌م ناوده‌هێنرێت، چونکه ده‌سه‌ڵاته‌کانى له‌حکومه‌تى ره‌سمیى ئێران زیاتره‌و ئاستى جموجۆڵهکانیشى له‌بوارى ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌ربازیی، بازرگانی، هه‌واڵگریى و..) له‌حکومه‌ت زیاتره.
هاوڵاتى رابه‌رى باڵاى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاند:" ئێران مل بۆ فشاره‌کان نادات، به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 60% یۆرانیۆمى پیتێنراو ده‌توانێت به‌رهه‌بهێنێت". ئایه‌توڵا عه‌لى خامنه‌یى راشیگه‌یاند:"له‌ئێستادا هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌کى ئه‌تۆمى ناده‌ین، به‌ڵام به‌پێى پێویستى خۆى رێژه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رزده‌که‌ینه‌وه".
هاوڵاتى سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌مشه‌و سێ مووشه‌کى جۆرى 107 ملیمه‌ترى ئاڕاسته‌ى بنکه‌ى ئاسمانیى به‌له‌د کران له پارێزگاى سه‌لاحه‌ددین. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که هه‌رسێ موشه‌که‌که لهبارهگاى پێشووى کۆمپانیاى سالى پۆتهرى ئه‌مریکى که‌وتووه‌ته خواره‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌یه‌که‌م په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌باره‌ى ئێرانه‌وه راوێژى پێ ده‌کات. کۆشکى سپى راگه‌یه‌ندراوێکى سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیى نێوان بایدن و ناتانیاهو بڵاوکرده‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا، کاتێک بایدن باسى له پابه‌ندى کردووه سه‌باره‌ت به ئاسایشى ئیسرائیل، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو که به‌نیازى به‌هێزکردنى هاوبه‌شیى ئه‌مریکا-ئیسرائیلن به هه‌موو ئاراسته‌کانییه‌وه و به هاریکارى به‌رگرییشه‌وه. هاوکات هه‌ردوولا جه‌ختیانکرده‌وه" له‌سه‌ر گرنگیى پشتیوانیکردن له‌یه‌کترى و راوێژى نزیک له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا سه‌باره‌ت به بابه‌ته ئه‌منییه هه‌رێمییه‌کان به ئێران-یشه‌وه". هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: ''سه‌رۆک جه‌ختى له‌سه‌ر پشتیوانى ئه‌مریکا کرده‌وه له قۆناغى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئیسرائیل له‌گه‌ڵ جیهانى عه‌ره‌بى و ئیسلامییدا. ئاماژه‌ى به‌وه‌یش کرد که گرنگیى ده‌دات به هه‌وڵه‌کانى بڵاوکردنه‌وه‌ى ئاشتیى له ناوچه‌که‌دا، به ئاشتیى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کانیشه‌وه". ناتانیاهۆ و بایدن ئه‌وه‌شیان دووپاتکردووه‌ته‌وه که دڵنیاییاندا له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى که درێژه‌دان به هاریکاریى ستراتیجى دژ به‌و ململانێیانه‌ى له ناوچه‌که‌دا رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵاتدایه.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى ناتۆ له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیه‌تیه‌که‌یان بڕیاریداوه ژماره‌ى سه‌ربازه‌کانى له عێراق له 599 سه‌ربازه‌وه بۆ پێنج هه‌زار سه‌رباز زیاد بکه‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،18ى شوباتى 2021 یه‌نس ستۆلتنبێرگ، ئه‌میندارى گشتى هاوپه‌یمانى ناتۆ له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه ژماره‌ى ئه‌ندامانى هێزه‌که‌یان له 500 سه‌ربازه‌وه بۆ پێنج هه‌زار سه‌رباز زیاد بکه‌ن. هه‌روه‌ها باسى فراوانترکردنى رۆڵى ناتۆى کرد له عێراقدا به‌جۆرێک له رێگاى راهێنانه‌وه پاڵپشتى زیاتر به‌هێزه عێراقییه‌کان بکرێت. ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌رنامه‌ى راهێنانه‌که له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانى عێراق و ده‌ره‌وه‌ى به‌غداى پایته‌خت ده‌بێت.
هاوڵاتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له ئۆپه‌راسیۆنێکدا له ناوچه‌کانى دێرزور، ده‌یان چه‌کدارى داعشیان ده‌ستگیرکردون و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌کدا گرتووه. هه‌سه‌ده، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، راگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه بڵاو کردوه‌ته‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئۆپه‌راسیۆنه‌که که له‌به‌روارى 4 تا 14ى شوبات ئه‌نجامیان داوه، له تۆڵه‌ى کوشتنى سه‌عیده فه‌یسال، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى شارۆچکه‌ى ته‌ل شه‌عیر و جێگره‌که‌ى هند له‌تیف. هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن بۆ ڕێگری‌کردن بوه له ڕێکخستنى له چه‌کدارانى داعش و به‌هێزبونیان له ناوچه‌که‌دا. هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا له ناوچه‌کانى دێرزور که به به‌شداریى هێزه‌کانیان، یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و ئاسایشى ناوخۆ به‌ڕێوه‌چووه، توانیویانه 87 چه‌کدارى داعش ده‌ستگیربکه‌ن که بکوژى ئه‌و دو ژنهیشى تێدایه"ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند جبه‌خانه‌یه‌کى داعشدا گیراوه که ده‌یان جۆر و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان تێدا بووه".
هاوڵاتى بۆ یه‌که‌مجار له‌دواى ده‌ستبه‌کاربونى جۆبایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا، کاروانێکى چه‌ک ته‌قه‌مه‌نیان گه‌یانده باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا (رۆژئاڤاى کوردستان) که له 60 بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى پێکهاتبوو. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، ڕوانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه، کاروانێکى نوێى هاوکارى و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى و لۆجستى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى که له 60 بارهه‌ڵگر پێکهاتبوو له هه‌رێمى کوردستانه‌وه گه‌یه‌ندرایه قامیشلۆ له رۆژئاڤاى کوردستان. بارهه‌ڵگره‌کان ده‌یان ئۆتۆمبێلى زرێپۆشى ئه‌مریکایان هه‌ڵگرتبوو، که ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجاره دواى ده‌ستبه‌کاربوونى جۆو بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا. ئه‌مریکا له‌شه‌ڕى دژى رێکخراوى چه‌کدارى داعش پشتیوانى خۆى بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) راگه‌یاندووه، ئه‌م کاروانى هاوکاریانه‌ش ده‌بێته 12 هه‌مین کاروانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رۆژئاڤا. ڕوانگه‌ى سوریا له 14ى (شوبات/2)ى 2021 رایگه‌یاندبوو، نزیکه‌ى 50 بارهه‌ڵگر که هه‌ڵگرى ئۆتۆمبێلى زرێپۆش و چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى و لۆجستیبون، له ڕێگه‌ى خاڵى سنووریى وه‌لید له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان چوونه ناو قامیشلۆوه. هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که هاوپه‌یمانان پلانى دامه‌زراندنى بنکه‌یه‌کى نوێى سه‌ربازییان هه‌یه له سێگۆشه‌ى عێراق- سوریا-تورکیا له ناوچه‌ى عه‌ین دیوار له سنورى حه‌سه‌که.
هاوڵاتى دژى له‌شکرکێشى تورکیا بۆسه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى تورکیا له به‌غدا خۆپیشاندان ده‌ستیپێکرد. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، به‌پێى میدیاى عێراقى که‌مێک پێش ئێستا ده‌یان که‌س له هاووڵاتیانى عێراقى وه‌ک ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى دژى له‌شکرکێشى و هێرشه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر خاکى عێراق، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى تورکیا له‌به‌غدا گردبوونه‌وه. هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران دروشمى دژ به‌داگیرکارى تورکیایان به‌رزکردوه‌ته‌وه و داواده‌که‌ن، حکومه‌تى عێراق وه‌ڵامى ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ى تورکیا بۆسه‌ر سه‌روه‌رى خاکى عێراق بداته‌وه. هاوکات به‌شێکى دیکه له خۆپیشانده‌ران داواده‌که‌ن، حکومه‌ت کار بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى کردنه ده‌ره‌وه‌ى هێزه بیانییه‌کان به‌سه‌ر تورکیاشدا جێبه‌جێبکات.
هاوڵاتى ره‌غد کچی سه‌دام حسێن، سه‌رۆکى رژێمى به‌عسى روخاو چیرۆکى کوشتنى حسێن کاملى هاوسه‌رى و چوونه ده‌ره‌وه‌یان له عێراق ده‌گێڕێته‌وه و رایگه‌یاند:"هه‌ندێک که‌س بڕیاره‌کانى حسێن کامل به‌شێوه‌یه‌کى خراپ لاى باوکى باسکردوه"، راشیگه‌یاند:"من پشتگیرى چوونم بۆ ئوردون کرد، ئه‌گه‌ر عێراقمان جێنه‌هێشتایه روبارێک خوێن ده‌ڕژا". ره‌غد کچه گه‌وره‌ى سه‌دام حسێن، سه‌رۆکى رژێمى به‌عسى روخاو له به‌شى دووه‌مى چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه رایگه‌یاند: "من پشتگیرى بڕیارى جێهێشتنى عێراقم کرد بۆ ئوردن، که حسێن کامل بڕیاره‌که‌یدا، دواى دروستبونى ناکۆکى و لێکتێنه‌گه‌یشتن له نێوان سه‌دام حسێنى باوکم و حسێن کاملى هاوسه‌رم، چونکه ئه‌گه‌ر بماینایه‌ته‌وه ئه‌وه روبارێک خوێن ده‌ڕژا". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نه‌مزانى له‌کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا له ئوردن به‌رنامه‌ى چیه و باسى چى ده‌کات، پێم سه‌یربو، که وتى ده‌بێت سیسته‌مى حکومڕانى له عێراق بگۆڕدرێت، دواى ئه‌وه‌ى که گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه شه‌ڕێکى توندمان کرد، راسته‌وخۆ بڕیارمدا جێى بهێڵم و بگه‌ڕێمه‌وه عێراق". هاوکات، کچهگهورهى سه‌دام حوسێن وتیشى:"من پێم نه‌وت بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق، چونکه ویستم هه‌ندێک کات تێپه‌ڕبێت بۆ ئه‌وه‌ى راستیه‌کان ده‌رکه‌ون و ئاشکرابن، به‌ڵام که گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌غدا سه‌دام حسێنى باوکم پێى وتین، ده‌بێت له‌یه‌کتر جیاببنه‌وه، منیش زانیم که ئه‌وه روده‌دات". له‌باره‌ى بڕیارى کوشتنى حسێن کامل، ره‌غد سه‌دام حسێن وتی، "بڕیارى کوشتنى حسێن کامل زیاتر عه‌شایه‌رى بوو نه‌ک بڕیارێکى حکومی، به‌ڵام بڕیاره‌که له‌دواى ره‌زامه‌ندى باوکم درا و عوده‌ى رۆڵى هه‌بوو له‌و روداوه‌دا، زویربوم له باوکم و هه‌ستیپێکرد که نیگه‌رانم ویستى قه‌ره‌بوم بکاته‌وه، به‌ڵام رازینهبوم".
هاوڵاتى سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ردو حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستانى رێکه‌وتون بۆ ریشهکێکردنى په‌که‌که و ده‌شڵێت:" ههرلایهنهکیش پشتگیرى له په‌که‌که بکات ئه‌وه به‌رپرسیاره له کوشتنى سه‌ربازانى تورکیا". ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له لێدوانێکییدا رایگه‌یاند:"که‌س مافى لێپرسینه‌وه‌ى نیه له تورکیا کاتێک ئۆپراسیۆن له عێراق و سوریا ئه‌نجامده‌دات به‌تایبه‌ت دواى ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژه‌یه به‌رامبه‌ر سه‌ربازانى تورکیا کرا، هه‌ر لایه‌نێکیش پشتگیرى له په‌که‌که بکات ئه‌وه ده‌ستى تێکه‌ڵکردوه له کوشتنى سه‌ربازانى تورکیا". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ردو حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستانى رێکه‌وتون بۆ ریشهکێکردنى په‌که‌که". ئه‌ردۆغان داواى له وڵاتانى رۆژئاوا و ئه‌مریکا کرد که ده‌ست له پشتیوانیکردنى په‌که‌که هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر ئاستى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ناتۆ به‌رده‌وامبێت. دوێنێ تورکیا نیگه‌رانى خۆى به‌رامبه‌ر به‌یاننامه‌که‌ى ئیداره‌ى بایدن ده‌ڕبڕى و ئه‌ردۆگان به گاڵته‌جاڕیى وه‌سفیکرد.
هاوڵاتى چه‌کدارانى حوسى ئاشکرایان کردووه، ئه‌مڕۆ له په‌لامارێکدا فڕۆکه‌خانه‌ى ئهبهاى سعودییه‌یان کردووه‌ته ئامانج. یه‌حیا سه‌ریع، وته‌بێژى سه‌ربازیى حوسییه‌کان له تویته‌ر نوسیویه‌تی، “هێزه ئاسمانییه‌کانى سه‌ربه حوسییه‌کان، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له هێرشێکدا ئامانجێکى له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئهبهاى له سعودیه کرده ئامانج". هه‌روه‌ها نوسیویهتى: “له وه‌ڵامى هێره‌ش و ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌کان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌کانى سه‌ر یه‌مه‌ن ئه‌و هێرشه ئه‌نجامدراوه”. هاوکات ئه‌وه‌شى ئاکشرا کردووه ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ى هێرشه‌که‌ى پێ ئه‌نجامدراوه له جۆرى سه‌ماد سێ بووه، که به وردیى ئامانجه‌کانى پێکاوه. هه‌ر ئه‌مڕۆ، هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى که سعودیه سه‌رکردایه‌تى ده‌کات ئاشکرایکردووه، ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه به ئامانج گیراوه.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌کانى سامه‌ڕا ڕایگه‌یاند:" له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى به هه‌ڵه‌ى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌ى (جه‌لام)ى قه‌زاى سامهڕاى باشورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین 21 چه‌کدارى داعش کوژران". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى شوباتى 2021، جه‌بار ده‌ڕاجى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌کانى سامه‌ڕا له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه:" ئه‌و چه‌کدارانه هه‌وڵیانداوه ئوتومبێله بۆمبڕێژکراوه‌که دزه پێ بکه‌نه ناو خاڵێکى پشکنینى هێزه‌کانى پۆلیسى فیدراڵى له ناوچه‌ى جهلامى باشورى سامه‌ڕا و له‌ناکاو پیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و 21 که‌سیان لێ کوژراوه". ده‌ڕاجى زانیارى زیاترى ئاشکرا کرد و ڕاشیگه‌یاند:" ئۆتۆمبێله‌که له نزیک شوێنێکى کۆبوونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش بووه و له‌و کاته‌ى خۆکوژى ئۆتۆمبێله‌که ویستوویه‌تى خواحافیزى له چه‌کداره‌کانى هاوه‌ڵى بکات، به هه‌ڵه ده‌ستى ناوه به دوگمه‌ى ته‌قینه‌وه‌که‌دا و به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌میان له‌وشوێنه‌دا کوژراون". "ماوه‌یه‌که چه‌کدارانى داعش له‌ناوچه‌کانى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین و دیاله چالاکییه‌کانیان ده‌ستپێکردووه و له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هێرشیان کرده‌سه‌ر هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له نزیک سامه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى کوژران و بریندار بوون"، ده‌راجى وا ده‌ڵێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له راگه‌یێنراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه، بڕیارى لابردنى حوسییه‌کان له لیستى تیرۆر بۆ ئه‌وه‌یه تادۆخى سه‌ختى مرۆیى یه‌مه‌ن خراپتر نه‌بێت. ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" لابردنى حوسییه‌کان له لیستى تیرۆر بۆ ئه‌وه‌یه تادۆخى سه‌ختى مرۆیى یه‌مه‌ن خراپتر نه‌بێت، گوێمان بۆ هۆشدارییه‌کانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌و رێکخراوه مرۆییانه گرتووه که له یه‌مه‌ن کارده‌که‌ن و پێشتر هۆشدارییان دابوو که بهتیرۆرستدانانى حوسییه‌کان ده‌بێته هۆى دروستبوونى کێشه بۆ گواستنه‌وه‌ى خواردن و سووته‌مه‌نى بۆ خه‌ڵکى مه‌ده‌نیى یه‌مه‌ن". له راگهیێنراوهکهى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکادا هاتووه، وێڕاى لابردنى حوسییه‌کان له لیستى تیرۆردا، سزاکانى سه‌ر (عه‌بدولمالیک حوسی، عه‌بدولخالق به‌دره‌دین حوسى، عه‌بدوڵڵا یه‌حیا حه‌کیم) وه‌کو خۆیان ده‌مێننه‌وه که هه‌رسێکیان سه‌رکرده‌ى باڵاى حوسییه‌کانن. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا باس له‌وه ده‌کات ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له چاودێریکردنى جموجووڵه‌کانى حوسییه‌کان و سه‌رکرده‌کانیان، "به تایه‌به‌تیش ئه‌وانه‌ى که به‌رپرسن له هێرشى به‌له‌مه بۆمبڕێژکراوه‌کان بۆ سه‌ر که‌شتییه بازرگانییه‌کان له ده‌ریاى سوور و هێرشى مووشه‌کى بۆ سه‌ر سعودیه".
هاوڵاتى وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى تورکیا داواى له‌ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا کرد، ده‌ستبه‌ردارى پشتیوانیکردنى کورد ببێت. به‌پێى ئاژانسى روسیا توده‌ی، ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى تورکیا له‌چاوپێکه‌وتنێکى تهفهفزیۆنیدا داواى له‌ئه‌مریکا کردووه، کۆتایى بهپشتیوانیکردنى کورد و رێکخراوى عه‌بدوڵا گوله‌ن بهێنێت. هه‌روه‌ها کاڵن راشیگه‌یاند:" له‌میانى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ جاک سولیڤان راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریکا پرسى کۆتایهێنان بهچالاکییهکانى رێکخراوى فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌ناو خاکى ئه‌مریکا ته‌وه‌رێکى سه‌ره‌کى گفتوگۆکانیان بووه. وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى تورکیا ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که بهئهمریکایان وتوه دامه‌زراوه‌کانى (یه‌په‌گه) که سه‌ربه کورده له‌گه‌ڵ "BD" و "Gulen" له‌لیستى تیرۆردان و نابێت ئه‌مریکا چیتر پشتیوانی‌یان بکات. له‌باره‌ى ئه‌و نامه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى پیران که واژۆى 54 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌که‌ى پێوه‌یه و داواى سزادانى تورکیا ده‌کات، کاڵن ئه‌وه‌شى روونکردۆته‌وه که ئه‌و هه‌نگاوه گرژییه‌کانى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن زیادده‌کات.