هاوڵاتى به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامه نافه‌رمییانه‌ى که‌ناڵه‌کانى ئیسرائیل بڵاویانکردوه‌ته‌وه، له هه‌ڵبژاردنه‌کانى وڵاته‌که‌دا پارتى لیکود، که پارتى بینیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستاى وڵاته‌که‌یه له پێشه‌وه‌یه و تا ئێستا 32 کورسى له‌کۆى 120 کورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه. به‌پێى هه‌واڵى که‌ناڵه فه‌رمیه‌کانى ئیسرائیل، له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌و وڵاته‌دا که دوێنێ به‌ڕێوه‌چو پارتى لیکود که پارته‌که‌ى بینیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له پێشه‌وه‌ى هه‌موو پارته‌کانى ئیسرائیله و تا ئێستا 32 کورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه. راستڕه‌وه‌کانى ئیسرائیل پشتیوانى له پارتى لیکود ده‌که‌ن، به‌وه‌ش ژماره‌ى کورسییه‌کانى لایه‌نگرانى نه‌تانیاهو ده‌کاته 53 کورسى، بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت، نه‌تانیاهو پێویستى به به‌ده‌ستهێنانى 61 کورسى په‌رله‌مانییه. له‌کۆى 120 کورسى په‌رله‌مانى ئیسرائیل، نه‌تانیاهو پێویستى به به‌ده‌ستهێنانى 61 کورسى په‌رله‌مانییه، تا بتوانێت حکومه‌تى هاوپه‌یمانى پێکبهێنێت، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ژماره‌یه له کورسى په‌رله‌مانی، پێویسته پارته راستڕه‌وه‌کان پشتیوانى بکات. بڕیاریشه کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئیسرائیل، سبه‌ینێ ئه‌نجامى فه‌رمى هه‌ڵبژاردنه‌کان رابگه‌یه‌نێت. دوێنێ سێشه‌ممه به به‌شدارى زیاتر له شه‌ش ملیۆن که‌س هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى ئیسرائیل ده‌ستیپێکرد و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 39 لیست کێبڕکێ ده‌که‌ن بۆ بردنه‌وه‌ى زۆرترین کورسى په‌رله‌مانی.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى ئه‌مه‌ریکا بڵاویکرده‌وه، رزگارکردنى خاکى عێراق و سوریا له داعش وه‌رچه‌رخانێکى گرنگ بوو له شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌و رێکخراوه‌دا که هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق رۆڵى به‌رچاویان تێیدا هه‌بووه. ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 23ى ئازارى 2021، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌یه‌کیدا له دووه‌مین ساڵیادى تێکشکاندنى داعش له عێراق و سوریا رایگه‌یاند:"رزگارکردنى خاکى عێراق و سوریا له رێکخراوى چه‌کدارى داعش وه‌رچه‌رخانێکى گرنگ بو له شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌و رێکخراوه ، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیش سوره له‌سه‌ر خاپور کردنى پێگه‌کانیان له عێراق و سوریا و هه‌وڵه‌کانى بۆ له‌ناوبردنى به‌رده‌وامه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که ئه‌مریکا به توندى پابه‌نده به هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌وڵى شکستى هه‌میشه‌یى داعش ده‌دات. هاوکات، ستایشى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) و پێشمه‌رگه ده‌کات و تێیدا هاتووه: " واشنتن ستایشى ئازایه‌تى و قوربانیدانى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا ده‌کات".
هاوڵاتى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده)، به فه‌رمانده‌یى جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم کۆبانێ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆتایان به‌ده‌سه‌ڵاتى داعش هێنا له خاکى سوریادا و به‌و بۆنه‌یه‌وه نمایشێکى سه‌ربازى گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆدا هه‌سه‌ده، کۆنترۆڵکردنى شارۆچکه‌ى باغۆزى راگه‌یاند و کۆتایى به ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ده‌وڵه‌ته هێنا، که داعش له سه‌ر خاکى سووریا و عێراق درووستیکردبوو. رۆژى23ى ئازارى 2019، دواى چه‌ندین رۆژ له گه‌مارۆدانی، چه‌کدارانى داعش له شارۆچکه‌ى باغۆز خۆیان راده‌ستى هه‌سه‌ده کرد و ده‌یان هه‌زار چه‌کدار و که‌سوکارى چه‌کداره‌کان گواسترانه‌وه بۆ که‌مپى هۆل. له نزیک کێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌لعومه‌رى نه‌وتى له بیابانى دێرزوور، هه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى وڵاتانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، نمایشێکى سه‌ربازى رێکخست. له به‌یاننامه‌یه‌کدا، هه‌سه‌ده رایگه‌یاند:"کۆتایهێنان به ده‌سه‌ڵاتى داعش به‌سه‌ر دوا پێگه‌ى جوگرافیدا له خاکى سووریا به ماناى کۆتایهاتنى یه‌کجاره‌کى داعش نایه‌ت و هێشتا ئه‌و رێکخراوه مه‌ترسییه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى عیراق له‌باره‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى ئازارى ئه‌مساڵ ئاماده‌یى خۆیى راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى ئازارى 2021، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، رێنمایى دراوه‌ته فه‌رمانگه‌ى ژمێریارى ده‌ستبکات به دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى ئازارى ئه‌مساڵ. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا دارایى عێراق باسى له‌وه‌شکردووه، ته‌واوى که‌رته‌کانى دابه‌شکردنى مووچه‌ى سه‌ربه وه‌زاره‌ت ئاگادارکراونه‌ته‌وه سه‌ردانى وه‌زاره‌ته‌که بکه‌ن، به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێکردنى ڕێوشوێنه‌کانى دابه‌شکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران. بڕیاره حکومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى مانگانه‌ى موچه‌خۆران له 25 هه‌موو مانگێک ده‌ستپێبکات، یه‌که‌م وه‌زاره‌تیش ته‌ندروستى ده‌بێت.
هاوڵاتى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ئاشکراى ده‌کات خۆکوژێک ویستویه‌تى له‌رێگه‌ى ماتۆرسکیله‌که‌یه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م دوکانێکى "مه‌ى فرۆشى" بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه به‌خۆیدا ته‌قیوه‌ته‌وه. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق به‌یاننامه‌یه‌کى سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ى ماتۆڕسکیلێک له ناوچه‌ى ئه‌لمه‌شته‌ل له ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غدا بڵاوکرده‌وه و ئاماژه به‌وه کراوه که" بۆمبێک له نێو ماتۆڕسکیلێکدا له‌سه‌ر ڕێگاى قه‌نات به‌ره‌و ناوچه‌ى به‌غداى نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتى شاره‌که ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئه‌نجامدا ماتۆڕسواره‌که کوژراوه". هه‌روه‌ها "ماتۆڕسواره‌که ویستوویه‌تى ته‌قینه‌وه‌که له‌به‌رده‌م دوکانێکى مه‌ى خواردنه‌وه‌وه بنێته‌وه که بریتى بووه له دوو نارنجۆک، به‌ڵام به‌خۆیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جێ کوشتوویه‌تى و سێ هاوڵاتى دیکه‌شى بریندارکردووه". ڕۆژى 21ى کانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌هه‌مانشێوه له گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له ناوه‌ڕاستى به‌غدا دوو خۆکوژ به پشتوێنى بۆمبڕێژکراوه‌وه له بازاڕێکى میللی‌دا خۆیان ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا 32 که‌س کوژران و 110ى دیکه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق راگه‌یه‌نراوێکیان بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌نجام نادرێت. ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیاران ئه‌وه‌شیان خستۆته‌روو که له‌دواى چه‌ندین کۆبونه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ عێراقییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات و گفتوگۆى پێویستى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌باره‌وه کرا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان روونکردووه‌ته‌وه که به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ژماره (٩)ى ساڵى ٢٠٢٠ که بڕگه‌یه‌کى تایبه‌ته به ده‌نگدانى عێراقیه‌کانه له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات "گرفتى دارایى و ته‌کنیکى و یاسایى له‌به‌رده‌م ته‌واوکردنى تۆمارى ده‌نگده‌ران دروست ده‌بێت".
هاوڵاتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایده‌گه‌یه‌نێت له ماوه‌ى سێ ڕۆژدا له عه‌ین عیسا، 37 چه‌کدارى ئیسلامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى تورک کوژراون و 18 دیکه‌شیان بریندارن. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ى ئازارى 2021، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى (هه‌سه‌ده)، له به‌یاننامه‌یه‌کدا، ئامارى سێ ڕۆژى شه‌ڕى له عین عیسا بڵاوکرده‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌که له ماوه‌ى شه‌ڕى ڕۆژه‌کانى 19، 20 و 21ى ئازار له عه‌ین عیسا، 37 چه‌کدار کوژراون، 18 دیکه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ئه‌وه‌شیان خستۆته‌روو که چه‌ندین که‌لوپه‌ل و چه‌کى میلیشیاکانیان تێکشکاندووه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ند پارچه چه‌کێکیشدا گرتووه. هاوکات ئاماژه‌یان به قوربانیانى مه‌ده‌نى کردووه که منداڵێک شه‌هید بوه و پێنج هاوڵاتیش بریندار بوون. هه‌سه‌ده باسى زیانه گیانییه‌کانى شه‌رڤانانى کردووه که" چوار شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون و سێ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون".
هاوڵاتى برایه‌کى عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئاماژه به‌وه ده‌دات که نزیکه‌ى ساڵێکه ئاگادارى دۆخى ئۆجه‌لان نیه و ده‌شڵێت:" له دواى ڕووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ى دوورگه‌ى ئیمراڵى چاوم به ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌که‌وتووه". محه‌مه‌د ئۆجالان، براى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) به ئاژانسى میزۆپۆتامیا ڕایگه‌یاندووه:" نزیکه‌ى ساڵێک ده‌بێت، هیچ زانیارییه‌کیان له‌باره‌ى ڕێبه‌ر ئاپۆوه پێ نه‌گه‌یشتوه و نیگه‌رانیشن به بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه". محه‌مه‌د ئۆجالان، راشیگه‌یاندووه “له سێى ئازارى ٢٠٢٠ ه‌وه و له دواى ڕووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ى دوورگه‌ى ئیمراڵى چاوى به ڕێبه‌ر ئاپۆ که‌وتوه، هیچ زانیارییه‌کیان له‌باره‌ى ڕێبه‌ر ئاپۆوه، پێ نه‌گه‌یشتوه و جه‌ختیشى کردوه‌ته‌وه که ئه‌وه به‌رپرسیارێتیى ده‌وڵه‌ته و پێویسته له وه‌ها دۆخێک‌دا ئاگادارمان بکات". براکه‌ى ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که "ده‌سه‌ڵاتداران هیچ زانیارییه‌کیان ناده‌نێ له‌باره‌ى ڕێبه‌ر ئۆجالانه‌وه و که له ڕێى پارێزه‌رکانیشه‌وه داواى دیدار و زانیارى ده‌که‌ین، هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌داوینه‌ته‌وه". ئه‌مڕۆ و نووسینگه‌ى یاسایى پارێزه‌رانى سه‌ده، له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له شه‌وى ڕابردوه‌وه له‌سه‌ر دۆخى ته‌ندروسیتى عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى گه‌لى کورد بڵاوکرانه‌وه، ڕاگه‌یه‌نراوێکیان بڵاوکرده‌وه و داواکاریى دیدارى به‌په‌له‌یان پێشکه‌شى داواکارى گشتیى بورسا کرد.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) پێشوازى له بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ده‌کات که ده‌وڵه‌تى تورکیاى به داگیرکه‌رى ناوچه کوردییه‌کان ناوبردووه و داواى کردووه له باکوورى سوریا بکشێته‌وه. شه‌وى ڕابردوو مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بۆ ده‌رکردنى سوپاى تورکیا له سوریا تویتێکى بڵاوکرده‌وه. مه‌زڵوم عه‌بدى نووسیویه‌تی: "ئێمه پێشوازى له بڕیارى په‌رله‌مانى یه‌کێتى ئه‌وروپا ده‌که‌ین که داواى کشانه‌وه‌ى هێزه نایاساییه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک له باکوورى سوریا ده‌کات، ئه‌مه نیگه‌رانیه‌کانى په‌رله‌مانى یه‌کێتى ئه‌وروپا نیشانده‌دات له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه پاکتاوکارییه نه‌ژادییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه دژى کورد له سوریا". په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ڕایگه‌یاندبوو تورکیا له ساڵى 2016ه‌وه ناوچه‌کانى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا به تایبه‌ت ناوچه کوردستانییه‌کانى داگیرکردووه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى پێشل کردووه. هه‌روه‌ها داواشى له ده‌وڵه‌تى تورکیا کردووه که له‌و ناوچانه‌ى که له سوریا داگیرى کردووه بکشێته‌وه، چونکه کرده‌وه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک له‌م ناوچانه پاکتاوى ئه‌تنیکییه.
هاوڵاتى وته‌بێژى حوسیه‌کانى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند:"ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ى ئه‌مریکا بۆ راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست ره‌تده‌که‌ینه‌وه و به پیلانگێڕى دژى یه‌مه‌ن و بردنى بۆ قۆناغێکى مه‌ترسیدارى داده‌نێن". که‌ناڵى "ئه‌لمه‌سیره"ى سه‌ر به حوسییه‌کان بڵاویکرده‌وه، محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام، وته‌بێژى حوسییه‌کان رایگه‌یاند:"ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ى ئه‌مریکا بۆ ئاگربه‌ست که پێشکه‌شکراوه شتێکى نوێى تیادا نیه و ئێمه ره‌تیده‌که‌ینه‌وه و به پیلانگێڕى بۆ بردنى وڵات بۆ قۆناغێکى مه‌ترسیدارى ده‌زانین". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى ئه‌مریکا گوزارشت له سیاسیه‌تى سعودیه و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات و له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى که‌نداوه‌و ره‌تیده‌که‌نه‌وه. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ده‌بوایه ئه‌مریکا سه‌ره‌تا هه‌نگاوى هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆکانى بنایه "ئێمه‌یش به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیمان له‌وه ده‌کرد". محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، دیاریکردنى خاڵه‌کانى هاتوچۆ له فڕۆکه‌خانه‌ى سه‌نعا، مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له رێگاى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى و نه‌دانى پاسپۆرت له‌لایه‌ن سه‌نعاوه له پێشمه‌رجه‌کانى پلانه‌که‌ى ئه‌مریکادان. پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکردبوه‌وه، پێویسته ئاگربه‌ست به زوترین کات له یه‌مه‌ن رابگه‌یه‌نرێت و هێرشه ئاسمانییه‌کانى حوسیه‌کان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانى سعودیه بوه‌ستێنرێت.
هاوڵاتى میدیا عێراقیه‌کان نووسراوێکى فه‌رمى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کانیان به‌زمانى فارسى بڵاوکردووه‌ته‌وه که ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکى شاره‌وانى زابلى ئێران کراوه و تێدا سیستانى داواى گۆڕینى ناوى شه‌قامێک ده‌کات که به ناوى ئه‌وه‌وه نراوه ئه‌وه‌ش وه‌ک دوورکه‌وتنه‌وه‌ى له تاران وه‌سف ده‌کرێت. نووسراوه‌که به هه‌ماهه‌نگى نوسینگه‌ى سیستانى له شارى قوم ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکى شاره‌وانى زابل کراوه و تێیدا هاتووه:"ئایه‌توڵا سیستانى قبوڵ ناکات هیچ شه‌قام و باڵه‌خانه‌یه‌ک به‌ناوى ئه‌وه‌وه بکرێت و داواى گۆڕینى ناوى شه‌قامه‌که ده‌کات". شارى زابل ده‌که‌وێنه پارێزگاى سیستان و به‌لوچستان و ده‌ریاى هاموون، دانیشتووانه‌که‌ى زیاتر له 128 هه‌زار که‌س ده‌بن، که زۆربه‌ى فارسن و که‌مێکیشیان به‌لوچ و په‌شتۆن، هاوکات، ئایینى زۆربه‌یان شیعه مه‌زهه‌بى ئایینى ئیسلامه.
هاوڵاتى دواى سه‌ردانه‌که‌ى پاپاى ڤاتیکان بۆ به‌غدا و هه‌ولێرو موسڵ، سه‌رۆکى دیوانى وه‌قفى سوننى عێراقى رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانکردنى وڵات، نامه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت و په‌رله‌مانى گه‌یاندووه‌ته شێخى ئه‌زهه‌ر و به خۆشحاڵییه‌وه قبوڵى کردووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ئازارى 2021، ئه‌حمه‌د که‌مبه‌ش، سه‌رۆکى دیوانى وه‌قفى سوننى عێراقى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى وڵات‌دا سه‌ردانى ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخى ئه‌زهه‌ریان کرد و تیایدا که‌مبه‌ش بانگهێشتننامه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌ت و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان دراوه‌ته شێخى ئه‌زهه‌ر به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانکردنى بۆ به‌غدا. سه‌رۆکى دیوانى وه‌قفى سوننى عێراق ده‌ڵێت:" سه‌ردانکردنى شێخى ئه‌زهه‌ر پشتیوانیه‌کى گه‌وره‌یه بۆ یه‌کگرتوویى عێراق و بانگهێشتنامه‌که‌ش گوزارشته له خۆشه‌ویستى گه‌ل". شێخى ئه‌زهه‌ر ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو عێراق مێژویه‌ک و شارستانیه‌تێکى هه‌یه ره‌گى داکوتیووه و شانازى به بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵیان ده‌کات"زاناکانیان خزمه‌تێکى زۆرى ئیسلام و عه‌ره‌ب و زانستیان کردووه". هه‌روه‌ها ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه بۆ سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق، به‌ڵام باسى کاته‌که‌ى نه‌کراوه. پێنجى ئازار پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان به‌سه‌ردانێکى سێ رۆژه گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵا کۆبووه‌وه‌و چووه شارى موسڵ و هه‌ولێر.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده)، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ى ئه‌مڕۆ له ڕۆژئاڤاى کوردستان هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانى له‌خۆگرتوه، به‌رهه‌مى ڕاپه‌ڕینى قامشلۆیه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ئازار، 17 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینى 12ى ئازارى 2004ى قامشلۆ له دژى ڕ‌ژێمى به‌عسى سوورى که تێیدا ڕژێم زۆر دڕندانه چه‌ندین ڕۆڵه‌ى کوردى شه‌هید کرد و به‌وهۆیه‌وه، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده، له تویته‌ر یادى ئه‌و ڕۆژه‌ى کردووه‌ته‌وه. جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى له تویتێکدا نووسیویه‌تی: “به‌رهه‌مى قوربانیى ڕۆڵه‌کانى گه‌ل و شه‌هیده‌کانمان، ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه که له سایه‌یدا، هه‌موو ڕه‌نگ و ئه‌تنیکه جیاوازه‌کان به که‌رامه‌ته‌وه ده‌ژین". ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ڕاپه‌ڕینى 12ى ئازارى قامیشلۆ، هه‌وێنى شۆڕشى 19ى ته‌مووزى 2012ى ڕۆژئاڤاى کوردستانه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاوى عێراقى گه‌یشته 70 دۆلار‌و ئه‌وه‌ش به به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ى 14 مانگى رابردودا تۆمارکراوه. به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسى عێراقی، دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخى نه‌وتى خاوى عێراقى گه‌یشته 70 دۆلار که ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته له‌ماوه‌ى 14 مانگى رابردودا. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهان، به 69.44 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کراوه و نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا به 65.79 دۆلار فرۆشراوه له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردودا به‌هۆى بڕیارێکى رێکخراوى "ئۆپێک پڵه‌س" بۆ به‌رده‌وامیدان به که‌مکردنه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له مانگى (نیسان/4)دا، نرخى نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیووه.
هاوڵاتى وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا ڕایگه‌یاند:"هه‌ڵه‌ى چاپکردنى پوله‌که ڕاست نه‌کرێته‌وه سزاى قورسى ده‌بێت"، راشیگه‌یاند:" بێ ڕێزییه‌کى گه‌وره کراوه و قبوڵناکرێت". ئه‌مرۆِ هه‌ینى، به‌پێى هه‌واڵێکى ڕۆژنامه‌ى (یه‌نى شه‌فه‌ق)ى تورکى، ئیبراهیم کاڵن، وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا ڕایگه‌یاند:"پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵه‌که ڕاستبکاته‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌کات ئه‌وا قورسترین سزا وه‌رده‌گرێت". ئیبراهیم کاڵن ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "بێ ڕێزییه‌کى گه‌وره کراوه و قبوڵناکرێت، ده‌ستبه‌جێ کونسوڵخانه‌که‌مان سکاڵاى له‌و کاره کردووه". کاڵن هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شیکردووه، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌وه‌ى کراوه ڕاستبکرێته‌وه ئه‌گه‌رنا "قورسترین ئه‌نجامى ده‌بێت". هه‌روه‌ها دوێنێ ڕۆژى پێنج شه‌ممه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆکى مه‌هه‌په له تویته‌رى خۆى نوسى: "که‌س ناتوانێت له‌دروستکردنى ئه‌و پوله‌ى بۆ سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس دروستکراوه په‌نجه‌ى تۆمه‌تمان بۆ درێژبکات، چونکه له‌ڕاستیدا ئه‌و نه‌خشه‌یه له‌ژێر پێماندایه". رۆژى 7ى ئازار له‌کاتى سه‌ردانى پاپاى ڤاتیکان، شه‌ش پول له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن دروستکرابوو یه‌کێکیان وێنه‌ى پاپاى ڤاتیکان بوو نه‌خشه‌ى کوردستانى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بوو، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى کاردانه‌وه‌ى تورکیا‌و ئێرانى لێکه‌وته‌وه. له‌به‌رانبه‌ردا جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ى یاسا کارپێکراوه‌کانى عێراقدا کار ده‌کات و دروستکردنى ئه‌و پوله په‌سه‌ند نه‌کرابوو.