هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکانی ئەمریکا رایگەیاند سێ جۆری کۆرۆنای گۆڕاو دۆزراونەتەوە ژماره‌ى توشبوان به‌رده‌وام له زیادبوندایه و له‌مه‌ترسى نزیک ده‌بینه‌وه. دکتۆر رۆشێل واڵێنسکی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی وتی: "زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە ئەمریکا هەڵگری ئەو جۆرەن کە بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرابووەوە و ژماره‌ى توشبوان به‌رده‌وام له زیادبوندایه و له‌مه‌ترسى نزیک ده‌بینه‌وه". بەڵام سێ لە تووشبووان هەڵگری ئەو جۆرەن کە لە ئەفریقیای باشوور دۆزراوەتەوە کە لە جۆرەکانی دیکە ترسناکترە و یەکێکی دیکەیشیان هەڵگری ئەو جۆرەیە کە یەکەمجار لە بەرازیل دۆزرابووەوە ئەو جۆرە کۆرۆنایەی کە یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرایەوە، خێراتر لەوانی دیکە بڵاودەبێتەوە و بڕوا دەکرێت کوشندەتربێت، بەڵام جۆرەکەی ئەفریقیای باشوور تەنانەت نیگەرانیی گەورەتری بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە گومان و ئاماژە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن کە رەنگە ئەو ڤاکسینانەی تاوەکو ئێستا دروستکراون نەتوانن رێگری لە پەتاکە بکەن. هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی سەرنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات کە هەر کاتێک ڤاکسینیان بۆ دابینکرا بە زووترین کات وەریگرن و جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا کاتی شلکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکانی وەکو بەستنی ماسک نەهاتووە. بەپێی ئاماری سەرنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی رابردوو ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتە 471 کە لەو ژمارەیە 467 کەسیان لە جۆرەکەی بەریتانیا بوون. ئەمریکا لەڕووی ژمارەی تووشبوون پلەی یەکەمی ریزبەندیی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی لە جیهان گرتووە، بەپێی ئامارەکانی وۆڵدۆمیتەر تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە نزیکەی 27 ملیۆن و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 454 هەزار و 213 کەس.
هاوڵاتى مه‌زڵوم عه‌بدى له‌سه‌ر بارگرژى نێوان هێزه‌کانى رژێم و به‌رێوه‌به‌رى خۆسه‌ر رایگه‌یاند که هۆکاره‌که‌ى "زهنیه‌تى نه‌گۆڕى رژێمه". جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى،فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند:" به‌م دواییانه وه‌فدێکى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌ر سه‌ردانى دیمهشقى کردووه‌و به‌ڵام وه‌ک هه‌موو جارێکى تر به‌هۆى نه گۆڕ‌انى زهنیه‌تى رژێمه‌وه له دیمه‌شق هیچ سوودى نه‌بووه". ناوبراو راشیگه‌یاند:" به‌هۆى ئه‌و گه‌مارۆ و دهستگیرکردنانهى هێزه‌کانى رژێم له که‌مپى شه‌هبا( ئاواره‌ى عفرینى تێدا نیشته‌جێ یه)و له شێخ مه‌قسود له حه‌له‌ب له دژى که‌سوکارى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ده‌ستگیریان ده‌که‌ن، ئه‌م کارانه بۆته هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش فشار له هێزه‌کانى رژێم بکه‌ین". هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات به راشکاوى به رژێمیان راگه‌یاندووه فشارى ئه‌وان بۆ سه‌ر شه‌هبا و شێخ مه‌قسود له حه‌له‌ب به‌رانبه‌ر ده‌بێت به فشار خسنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کان له چوارچێوه‌ى ئه‌منیه‌تى هه‌ردوو شارى حه‌سه‌که و قامشلۆ. له‌باره‌ى رووداوه‌کانى ئه‌مڕۆوه، راگه‌یاندنى فه‌رمى سوریا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که له خۆپیشاندانى ئه‌مڕۆدا دژى هێزه‌کانى سووریاى دیومکرات، ئه‌و هێزانه ته‌قه‌یان له مه‌ده‌نى کردووه که‌سێکیان کووشتووه‌و چوار خۆپیشانده‌رى تر بریندارن. خۆپیشاندانه‌کان که له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى به‌عسه‌وه رێکخرابوو وا بڕیار بوو دژى ده‌زگاکان و هێزه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌ر ئه‌نجام بدرێت.
هاوڵاتى تورکیا‌و میلیشیا چه‌کداره‌کانى هاوپه‌یمانى له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه تا ئێستا به رۆکێت و تۆپى دوورهاوێژ هێرش ده‌که‌نه سه‌ر چه‌ند گوندێکى عه‌ین عیسا‌و رێگاى نوێهدهوڵهتى ئێم فۆر، هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیش به‌توندى وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه. ئاژانسى فوراتنیوز ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى کانونى دووه‌مى 2021 بڵاویکرده‌وه که له عه‌ین عیسا ڕ‌ژێمى تورکیا و میلیشیا چه‌کاره ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌کانى هێرش ده‌که‌نه سه‌ر عه‌ین عیسا و شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌توندى به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه و تائێستا شهر و پێکدادان به‌رده‌وامه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که هێرشه‌کانى تورکیا‌و میلیشیا ئیسلامییه‌کانى به ڕۆکێت و تۆپى دوورهاوێژ بۆ سه‌ر گوندى (مهعللهک) و (ڕێگاى ئێم چوار)ى نێوده‌وڵه‌تى کردووه‌ته ئامانج. هاوکات ئه‌وه خراوه‌ته‌روو له به‌رامبه‌ردا شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌توندى به‌رپه‌رچى هێرشه‌کانیان داوه‌ته‌وه و تێکیان شکانوون" له دوروبه‌رى گوندى مهعللهکى باکورى ڕۆژائاڤاى عه‌ین عیسا شهر به قورسى به‌رده‌وامه".
هاوڵاتى حکومه‌تى روسیا به‌رپرسانى دیمه‌شقیان ئاگادار کردوه‌ته‌وه له‌وه‌ى که باشتر داواکارییه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) جێبه‌جێ بکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ى هه‌سه‌ده کارتى خۆى به‌کاربهێنێت و هه‌ره‌س به ئابوورى دیمه‌شق بهێنێت. پسپۆڕه ستراتیژییه‌که رایگه‌یاند که داوا له به‌شار ئه‌سه‌د کراوه گه‌مارۆى سه‌ر ناوچه‌کانى (حه‌له‌ب و شه‌بها و ته‌نه‌ف و درعا) هه‌ڵبگرێت و هێزه‌کانى به ئاشتییانه له ناوچه‌کانى ژێر ده‌ستى شه‌ڕڤانان بکێشێنته‌وه" کاره‌سات روو ده‌دات ئه‌گه‌ر هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات نه‌وت له رۆژئاواى فورات ببڕن و چیتر مامه‌ڵه‌ش به لیره‌ى سورى نه‌که‌ن". هه‌روه‌ها پسپۆڕه‌که وتى "ئه‌گه‌ر رۆژئاواى کوردستان ده‌ستبه‌ردارى لیره‌ى سورى ببێت، به‌هاى دراوى سوریا له‌سه‌دا 50 داده‌به‌زێت و له‌وکاته‌شدا ته‌نانه‌ت روسیا ناتوانێت فریاى هه‌ره‌سهێنانى رژێمى سوریا بکه‌وێت." هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه ه به‌شار ئه‌سه‌د ئاگادار کراوه‌ته‌وه که پێویسته داواکارییه‌کان کورد له سوریا جێبه‌جێ بکات، پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات کارته کاره‌ساتباره‌که‌یان فڕێ بده‌ن و هه‌ره‌س به هه‌موو شتێک بهێنن.
هاوڵاتى جه‌یک سۆلیڤان راوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی، تورکیاى به‌سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپایى وه‌سفکرد. ئیداره‌ى بایدن، پێشتر له یه‌که‌م لێدوانی‌دا له باره‌ى تورکیا جه‌ختیکرده سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئازادییه‌کان و مافى مرۆڤ و داواى له حکومه‌تى سه‌رۆکى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کرد، رێز له بڕیاره‌کانى دادگاى ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بگرێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بکات. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى ئیداره‌ى نوێ به‌سه‌رۆکایه‌تى جۆو بایدن، ھانى تورکیا ده‌دات بۆ رێزگرتن له ئازادییه سه‌ره‌کییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێکى به په‌له بۆ پرسى ده‌میرتاش. ئیداره‌ى جۆوبایدن ره‌خنه‌ى توند له ئه‌نقه‌ره ده‌گرن، له‌کڕینى سیسته‌مى مووشه‌کى رووسیى "ئێس-400" له لایه‌ن تورکیاوه که هاوپه‌یمانه‌کانى له ناتۆ زۆر توڕه کرد و بووه ھۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا سزاکان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت.
هاوڵاتى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا یاساى خانه‌نشینى بڕگه‌ى 10 هه‌مواربکاته‌وه، که فه‌رمانبه‌ر له ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا خانه‌نشین ببێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا یاساى خانه‌نشینى بڕگه‌ى 10 هه‌مواربکاته‌وه، که فه‌رمانبه‌ر له ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا یا ئه‌گه‌ر بارى ته‌ندروستى رێگربوو له به‌رده‌وامبوونى کارى ده‌توانێت خانه‌نشین ببێت. به‌پێى ره‌شنووسى لیژنه‌ى دارایى فه‌رمانبه‌ر له دوو حاڵه‌تدا ده‌توانێت خانه‌نشین ببێت ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر ته‌مه‌نى گه‌یشته ته‌مه‌نى 60 ساڵى خانه‌نشین ده‌بێت یا بارى ته‌ندروستى باش نه‌بوو لیژنه‌ى پزیشکى پشتڕاستیکرده‌وه ده‌توانێت خانه‌نشین ببێت. به پێى یاساى یه‌کگرتووى خانه‌نشینى عێراق، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک ئه‌گه‌ر 15 ساڵ خزمه‌تى فه‌رمانبه‌رى له که‌رتى گشتى هه‌بێت ده‌توانێت خۆى خانه‌نشین بکات، به‌ڵام ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر ته‌مه‌نى له 45 ساڵ که‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ک ته‌مه‌نى خانه‌نشینى زۆره‌ملێش به 60 ساڵ ده‌ستنیشان کراوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق هۆشدارى له هاتنى شه‌پۆلى دوه‌مى کۆرۆنا ده‌دات که بهبڕواى وه‌زاره‌ته‌که شه‌پۆلێکى توندتر‌و کوشنده‌تر ده‌بێت به‌راورد له شه‌پۆلى پێشوو. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، وێڕاى ده‌ستپێکردنى هه‌ڵمه‌ته‌کانى کوتان به ڤاکسین، له هه‌ندێک له وڵاتانى جیهان بهرزبونهوهیهکى مه‌ترسیدارى ژماره‌ى توشبون و گیانله‌ده‌ستدان له‌سایه‌ى ئفلیجبونى به‌هێزترین سیستمه ته‌ندروستییه‌کاندا له‌به‌رده‌م په‌تاى کۆرۆنادا به‌خۆوه ده‌بینن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌م شه‌پۆلى دووه‌مه سه‌لماندویه‌تى توندتر و کوشنده‌تره له شه‌پۆلى یه‌که‌م، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ده‌رکه‌وتنى زنجیره‌ى نوێى مه‌ترسیدارى ڤایرۆسه‌که له‌وانه‌ى زنجیره‌ى گۆڕاوى به‌ریتانى و باشورى ئه‌فریقا. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که وه‌زاره‌ته‌که به‌رده‌وام له بۆنه جیاجیاکاندا هۆشدارى داوه‌ته هاوڵاتیان له‌باره‌ى پابه‌ندنه‌بونیان به رێنماییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى به‌هۆى چاکبونى دۆخى په‌تاکه‌وه له عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هاوڵاتیان وه‌ک پێویست پابه‌ندنه‌بون. ته‌ندروستى عێراق ئاشکراشیکردوه که ئاماژه‌کان نیشانى ده‌ده‌ن له‌ماوه‌ى دو هه‌فته‌ى دواییدا بهرزبونهوهیهکى که‌م هه‌یه له ژماره‌ى توشبواندا له‌عێراق، ئه‌وه‌ش ره‌نگه نیشانه‌ى سه‌ره‌تاى شه‌پۆلى دوه‌مى په‌تاکه بێت که ره‌نگه خراپتر بێت له شه‌پۆلى یه‌که‌م به‌هۆى نه‌بونى پابه‌ندیى به رێکاره خۆپارێزییه‌کانه‌وه. هاوکات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق وتوشیه‌تی، هۆشدارى ده‌ده‌ین له مه‌ترسى گه‌ڕانه‌وه‌ى زیادبونى توشبون و مردن به ڤایرۆسه‌که، ئه‌و شته‌ى ناچارمان ده‌کات بڕیار‌و رێکارى توندتر بگرینه‌به‌ر له‌وانه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و داخستنى شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رگرتن له کاریگه‌رییه کاره‌ساتباره‌کانى ئه‌و شه‌پۆله‌ى به‌ڕێوه‌یه. وازارهتهکه داواى له هاوڵاتیان کردوه رێکاره‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن به‌تایبه‌ت به به‌ستنى ماسک و په‌یڕه‌وکردنى دوریى نێوانیان و دورکه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغى و شتنى ده‌ست.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ئێواره‌ى ، کوژرانى ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوى "جێگرى خه‌لیفه و والى عێراق"ى داعشى راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى کانونى دووه‌مى 2021 سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له تویتێکدا وتویه‌تی"گه‌لى عێراق، ئه‌گه‌ر گفتى دا ده‌یباته‌سه‌ر، به‌ڵێنماندا تۆڵه‌ى له‌رزێنه‌ر له بانده‌کانى داعشى تیرۆریست بکه‌ینه‌وه." هه‌روه‌ها نوسویهتى:"پاڵه‌وانه‌کانمان له چالاکییه‌کى هه‌واڵگریدا کۆتای‌یان به سه‌رۆکى تاقمى شه‌ڕخواز هێنا؛ ئه‌وه‌ى خۆى ناونابو "جێگرى خه‌لیفه و والى عێراق"ى رێکخراو(ى داعش) ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوی." هه‌فته‌ى رابردوو داعش دوو ته‌قینه‌وه‌ى له به‌غدا ئه‌نجامداو بووه هۆى کوژرانى 32 که‌س و برینداربوونى 105 که‌سى دیکه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عیراق زانیاریى نوێى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه خۆکوژیییهکانى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو ئاشکرا کرد رایشیگه‌یاند:" 60 چه‌کدارى داعش له‌رێگه‌ى تورکیاوه هاتونه‌ته ناو عێراقه‌وه". به‌در زیادى په‌رله‌مانتارى عیراق و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مان به سایتى (به‌غداد ئه‌لیه‌وم)ى راگه‌یاندووه که ئه‌و که‌سه‌ى دوو خۆکوژهکهى بۆ گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له شارى به‌غدا گواستووه‌ته‌وه، ده‌ستگیر کراوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هێزه ئه‌منییه‌کان له‌دواى ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه 60 ئه‌ندامى داعشیان ده‌ستیگرکردووه که له تورکیاوه هاتونه‌ته خاکى عیراق و هه‌ندێکیش له‌و ده‌ستگیرکراوانه سه‌رکرده‌ى باڵاى داعشن". هاوکات به‌در زیادى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له دوو بۆ سێ رۆژى داهاتوودا ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیى عیراق مژده‌ى ده‌ستگیرکردنى ژماره‌یه‌کى دیکه له تێوه‌گلاوان و پیلانداڕێژهرانى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئاشکرا ده‌کات، وتیشى:"گروپێک له ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌دا به‌شدارییان کردووه". رۆژى پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021، له هه‌ردوو ناوچه‌ى باب ئه‌لشه‌یخ و گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران که ده‌که‌ونه ناوچه‌ى باب شه‌رقى له شارى به‌غدا، دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژى له بازاڕى فرۆشتنى جلى کۆنه که ناوچه‌یه‌کى قه‌ره‌باڵغه، روویاندا و به‌هۆیه‌وه 32 که‌س کوژران و زیاتر له 105ى دیکه‌ش برینداربوون. رێکخراوى داعش ئه‌وکات به‌رپرسیارێتیى خۆى له هێرشه‌که راگه‌یاند که به توندترین هێرشى دواى سێ ساڵ شکستهێنان به داعش له عیراق داده‌نرێت.
هاوڵاتى وته‌بێژى دادوه‌رى ئێران رایگه‌یاند، مه‌هدى جیهانگیرى براى ئیسحاق جیهانگیرى جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆک کۆمارى ئیسلامى ئێران سزاى چوار ساڵ زیندانیکردنى بۆ بڕایه‌وه به‌تۆمه‌تى به قاچاغبردنى دراو. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى کانونى دووه‌مى 2021 غوڵام حوسێن ئیسماعیلى، وته‌بێژى دادوه‌رى ئێران رایگه‌یاند به‌پێى بڕیارى دادگا مه‌هدى جیهانگیرى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ زیندانى ده‌کرێت و به بڕى 840 هه‌زار دۆلاریش غه‌رامه ده‌کرێت له‌سه‌ر قاچاخچێتى دراو. هه‌روه‌ها جیهانگیرى دوو ساڵى دیکه زیندانى ده‌کرێت له دۆسێى ده‌ستکه‌وتى ناڕه‌وا و غه‌رامه‌ى 45 ملیار تومه‌ن. مه‌هدى جیهانگیرى براى جێگرى سه‌رۆک کۆماره، هاوکات سه‌رۆکى گروپى دارایى گه‌شتیارى و جێگرى سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى تاران بووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانى پارێزگاى کرمانه‌وه له ئه‌یلوولى 2017 ده‌ستگیرکرا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى دارایی. گرووپى دارایى گه‌شتیارى پێکدێت له پێنج کۆمپانیاى سه‌ره‌کى له بواره‌کانى بانک، گه‌شتوگوزار، پیشه‌سازى بیناسازی، نه‌وت و غاز ، پیشه‌سازى کانزا.
هاوڵاتى ئەمریکا شەشەم فڕۆکەی B-52ی ناردە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵێت "بۆ رێگریکردنە لە هەر هەڕەشەیەکی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یاخود هاوپەیمانانی". فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27کانونى دووه‌م2021 رایگه‌یاند شەشەمین فڕۆکەی B-52 نزیکەی 36 کاژێر بە یاوەریی فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانان، لەنێویاندا ئوردن، بە ئاسمانی کەنداودا سووڕاوەتەوە، ئەمریکا لە پاییزی رابردووەوە فڕۆکە دوای فڕۆکە دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست". بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی دەڵێت، فڕۆکەی B-52 ستراتفۆرترێس کە بۆمبهاوێژێکی دوورمەودایە، لە بنکەی سەربازیی بارکسدەیڵ لە لیوزیانا فڕیوە و پلان وایە لە سووڕانەوەی بەسەر ئاسمانی ئوردن، سعودییە و ناوچە کەناراوەکانی نزیک ئیمارات و قەتەر بەردەوام بێت، دوایش بگەڕێتەوە ئەمریکا. ئەمریکا لە سەروبەندی نزیکبوونەوەی لە یادی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هێزەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکخستەوە، هۆشداریشی دا هەر هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە وەڵامدانەوەی خێرای دەبێت. ئەمریکا سەرجەم هێرشە مووشەکییەکانی سەر ناوچەی سەوزی بەغدای خستووەتە ئەستۆی ئێران، لەنێویاندا هێرشەکەی مانگی رابردوو کە زیانێکی بچووکی بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق گەیاند. ئەمریکا هێرشە مووشەکییەکانی حوسییەکانی یەمەنیشی بۆ سەر خاکی سعودیە سەرکۆنە کردووە، بەهۆی ئەم هەڕەشانەوە ئەمریکا فەرماندە و هێزەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە. بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن ترسیان هەیە ئێران ماوەی راگوزەری ئیدارە نوێیەکەی بایدن بقۆزنەوە و لە عێراق پەلاماری سەربازانی ئەمریکی بدەن، ترسی دووەمیان ئەوەیە هاوپەیمانانی ئەمریکا بکەنە ئامانج. ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە باسیان لەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا ئێران بە راستەوخۆ هیچ بەرژەوەندییەکی ئەمریکای نەکردووەتە ئامانج و ئەو هەڕەشەیەی باسیان دەکرد نەبووەتە راستی، بەڵام دەڵێن ئەمریکا دەیەوێت لە هەر بارودۆخێکدا وریابێت. رۆژی شەممە بۆ یەکەمجار دوای حەوت مانگ، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک ریازی پایتەختی سعودییە کرایە ئامانج، هاوپەیمانیی عەرەبی کە سعودیە سەرپەرشتیی دەکات رایگەیاندووە، چەندین هێرشیان پووچەڵ کردوونەتەوە، دوو بەرپرسی ئاگادار لەو هێرشانەش دەڵێن، دوو باڵەخانەی شاهانەی سعودی زیانی بچووکیان بەرکەوتووە. سعودیە و ئەمریکا، حوسییەکانیان بەو هێرشە تۆمەتبارکرد، گرووپێکی چەکداری بەناوی "کەتیبەکانی پەیمانی راستی" کە پێشتر زانرابوو بنکەکەیان لە عێراقە، لە تەلەگرام رایانگەیاند کە کۆشکی یەمامەیان لە ریاز کردووەتە ئامانج. میدیای ئەمریکی دەڵێت، هێرشەکەی سەر سعودیە نیشانەی ئەوەیە کە سەرەڕای کەمپەینی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تاران پاڵپشتییەکانی بۆ گرووپە میلیشیاکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمنەکردووەتەوە.
هاوڵاتى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکراى ده‌کات جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ناوچه جیاوازه‌کانى ڕۆژئاڤاى کوردستان زیادیکردووه‌و بنکه‌یه‌کى نوێى سه‌ربازى له شارى دێرک جێگیر ده‌کات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى کانونى دووه‌مى 2021 روانگه‌ى سورى ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که له 48 کاتژمێرى رابردوودا ئه‌مریکا پشتیوانی نوێى سه‌ربازى گه‌یاندووه‌ته رۆژئاڤاى کوردستان که پێکهاتون لهتانکو زرێپۆش‌و که‌لوپه‌لى لۆجستی‌و سهربازییو ڕه‌وانه‌ى بنکه‌ى سه‌ربازیى شارى دێرکى نزیک سنورى تورکیا کراوه" ئه‌مریکییه‌کان نیازى دروستکردنى بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى نوێیان له‌و شاره‌دا هه‌یه". له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ڕابردوودا هێزه‌کانى ئه‌مریکا گهڕانو سوڕانه‌وه‌ى سه‌ربازییان له‌سه‌ر سنورى تورکیا‌و ڕۆژئاڤاى کوردستان ئه‌نجامداوه. سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو هێزه‌کانى ئه‌مریکا گه‌ڕانێکى سه‌ربازییان له‌فڕۆکه‌خانه‌ى خه‌راب جێر له‌باشورى ڕمێلان به‌ئاڕاسته‌ى شارۆچکه‌ى دێرکو له‌ڕیگاى گشتیى قامیشلی-دێرک ئه‌نجامداوه که لهزرێپۆپشى برادلیو ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیى تر پێکهاتبون، هاوکات فڕینێکى چڕى هێلیکۆپته‌ره سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا بینراون. دواى ده‌ستبه‌کاربوونى جۆوبایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا جموجۆڵى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژئاڤاىکوردستان زیادى کردووه.
هاوڵاتى زیاتر له سه‌د په‌رله‌مانتارى عێراق دژى پشکى هه‌رێمن له پرۆژه بودجه‌ى ئه‌مساڵدا و داوا ده‌که‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی سۆمۆ بکات، له‌به‌رامبه‌ر زامنی کردنی پشکی هه‌رێم له‌پرۆژه یاسای بودجه‌دا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى کانونى 2021 له‌یاداشتێکدا که ئاراسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانى عێراقیان کردووه، 113 ئه‌ندام له‌فراکسیۆنه جیاجیاکانی په‌رله‌مان چه‌ند تێبینی‌و داواکارییه‌کیان بۆ گۆڕانکاریى له‌مادده‌کانی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021دا کردووه. هاوکات له‌یاداشته‌که‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌پێویستی ده‌زانن که له‌به‌رامبه‌ر پشکی هه‌رێم له‌بودجه‌دا، هه‌ولێر 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و بڕگه‌ی بژاردنی قه‌رزه‌کانی هه‌ڵبگیرێت. ده‌قی یاداشتی 113 په‌رله‌مانتاره‌که‌ى عێراق:
سامان مەجید سەرۆکی بەرەی تورکمانی و سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لەپەرلەمانی عێراق، لەناو هێزەکانی حەشدی تورکمانی هێمای «گورگە بۆرەکان» بەرز دەکاتەوە کەگروپێکی نەژادپەرستی توندڕەوی تورکن. ئەوەش هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا خولیسی ئاکار بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق. گروپی نەتەوەپەرستی توندڕەوی گورگە بۆرەکان، لەشەستەکانی رابردو وەک گروپێکی فاشیزم و نازی نوێ لەتورکیا دامەزرا، لەحەفتاکاندا چەندین کردەوەی تیرۆریستیی لەتورکیا ئەنجامداو دوای ئەوەش روویکردە دژایەتی کورد‌و تیرۆری چالاکوانانی کورد لەباکوری کوردستان، گرووپەکە لەچەندین وڵات قەدەغەکراوە. گورگەکان سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ ئەرشەد ساڵحی جگە لەوەی سەرۆکی بەرەی تورکمانیە، هاوکات سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لەپەرلەمانی عێراقە، ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی یاساکان ئەرکی لیژنەی مافی مرۆڤ بەگریی کردنە لەیاساکانی تایبەت بەمافی مرۆڤ، نەک زیندووکردنەوەی بیری نەتەوەپەرستی. ناوبراو هەفتەی رابردوو سەردانی هێزەکانی حەشدی تورکمانی کرد لەگوندی بڵاوەی سەر بەشارەدێی یایچی تورکمان نشین، ساڵحی لەگەڵ ئەو هێزانەدا بەپەنجەکانی هێمای نەتەوەپەرستی گورگە بۆرەکانی بەرزکردەوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا خولیسی ئاکار بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق. گروپی گورکە بۆرەکان باوەڕیان بەسەردەستیی نەژادی تورکەو هەوڵیان ئەوەیە هەموو تورکەکان لەژێر یەک ئاڵا‌و لەناو یەک وڵات رێکبخەن، لەم چوارچێوەیەشدا دەستیانکردووە بەدژایەتیکردنی کورد‌و یۆنانی و ئەرمەنی و نەتەوەکانی دیکە. لەتایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم گروپە توندڕەوەیە، کە جگە لەجوگرافیای تورکیا لەئەوروپاش رێکخستنیان هەیەو تائێستا چەندین کردەوەو هێرشیان دژی نەتەوە جیاوازەکان لەئەوروپا ئەنجامداوە، هەربۆیە لەچەند وڵاتێک هەوڵی قەدەغە کردنیان دەدەن و لەفەرەنساش هەموو جوڵەکانیان قەدەغە کراوە. ساڵحی لەکاتی بەسەرکردنەوەی هێزەکانی حەشدی تورکمانی وتبووی، سەربازە تورکمانەکان گەلی تورکمان لەهێرشی داعش و لایەنە کوردییەکان دەپارێزن، ئەوەش لەکاتێکدایە کەسەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤەو ئەو هەڵسوکەوت و قسانە بەپێی یاسا رێگەپێدراو نیە. گورگە بۆرەکان کێن؟ گورگە بۆرەکان کەمافیایەکی راستڕەون و لەلایەن هەواڵگریی تورکیاوە هاندەدرێن و پشتیوانی دەکرێن، دەزگا ئاسایشە نێودەوڵەتییەکان فایلی ئەو مافیا توندڕەوەیان هەڵداوەتەوە، کە لەناوەڕاستی دەیەی ١٩٦٠دا لەتورکیا دامەزراوە. گورگە بۆرەکان لەچەند وڵاتێکی ئەوروپیدا چالاکییان هەیە، بەڵام بەهۆی کاری توندڕەوانە لەهەندێک وڵات داخراون، کۆتایی ساڵی رابردوو لەفەرەنسا قەدەغە کران بەهۆی بەشداربوونیان لەهێرشەکانی ئەم دواییە دژ بەنەتەوەی ئەرمەن لەفەرەنسا، کە زیاتر جێ پەنجە و رۆڵی هەواڵگریی تورکیای لەچالاکیی کاربەدەستانی ئەو رێکخراوە مافیاگەرییەدا ئاشکراکرد. ئەم مافیا ناسیۆنالیستییە لەدەیەی ١٩٩٠ دەستیکرد بەبەشداریی چالاکانە لەشەڕی تورکیا دژی بزوتنەوەی سیاسیی کورد، ئەمەش پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەت زیاتر ئاڵۆز کرد. هەروەها گروپەکە سەرکەوتووبوون لەکۆنترۆڵکردنی تەواوی رێگای دەرمان لەئەفغانستانەوە بۆ ئەوروپا و ئەمەریکا. سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی نەتەوەیی تورکیا مەهمەت ئیمۆر ئاشکرایکرد، گورگە بۆرەکان لەدژی سوپای نهێنی ئەرمەنی تورکیا، پەکەکە و چەپی شۆڕشگێڕی مارکسیست بەکارهێنراون. ئیمۆر لەدانپێدانانەکانیدا وتبووی، ئەو چالاکییانە بەکەسانی ئاسایی ئەنجام نادرێن، تورکیا پێویستی بەو پیاوانە هەیە، کەدەتوانن شتەکان بشکێنن. لەئێستادا لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا، ئاسایشی نێودەوڵەتی کار بۆ هەڵدانەوەی دۆسیەی ئەم گروپە مافیایە دەکات. قەدەغەکردنی گورگە بۆرەکان لەفەڕەنسا دوای کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان و هەڕەشەی گورگە بۆرەکان لەسەر ئەرمەنەکانی فەڕەنسا، حکومەتی فەرەنسا بەفەرمی بڕیاریدا بەقەدەغەکردنی «گورگە بۆرەکان» لەوڵاتەکەی، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کەئەم گروپە هێرش و گوشارەکانیان بۆ سەر ئەرمەنەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە چڕکردبووەوە. حکومەتی فەرەنسا «گورگە بۆرەکان»ی بەوە تۆمەتبار کرد کە «سەرچاوەی کردەوەی تووندوتیژی و بڵاوکردنەوەی رق و کینەن» لەو وڵاتە. گابرێل ئاتال، وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا رایگەیاند، قەدەغەکردنی گروپی گورگە بۆرەکان کە بەباڵی سەربازیی حزبی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا - مەهەپە ناسراون، لەمیانی کۆبوونەوەیەکی هەفتانەی کابینەی حکومەتی فەرەنسا بووە لەمانگی ١١ی ٢٠٢٠. حکومەتی فەرەنسا ئەو گروپە تورکییە بە «زۆر تووندوتیژ، بڵاوکردنەوەی هەڕەشەی تووندوتیژی» تۆمەتبار کرد‌و وتی «رق و کینە دژی دەسەڵاتداران و ئەرمەنییەکان دەوروژێنن». قەدەغەکردنی گروپەکە لەکاتێکدابوو کە گرژییەکانی نێوان ماکرۆن و ئەردۆغان لەهەڵکشاندا بوون و لەوکاتەدا گەیشتنە لووتکە، دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وتی «ئیمانوێل ماکرۆن پێویستی بەچارەسەری دەروونییە»، ئەردۆغان لەوکاتەدا خۆی وەکو بەرگریکردن لەئیسلام پیشاندا. ئەو رێگری و قەدەغەیەی فەڕەنسا دژ بەگورگە بۆرەکان، حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی توڕە کرد، هەربۆیە وڵاتانی دیکەی بۆ چالاکی ئەو گروپە دیاریکرد. دواتر پارتەکانی سەوزی ئەڵمانیا، پارتی چەپی ئەڵمانیا و ئاڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا داوایان کرد لەئەڵمانیا رێوشوێنی پێویستی هاوشێوەی فەڕەنسا دژ بەجوڵەی گورگە بۆرەکان بگیرێتە بەر، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەنقەرە سەلماندی کە دەستبەرداری رەوەندی تورکی نابێت لەئەوروپا لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی، هەروەها سەرۆکی تورکیا تۆڕێکی هەواڵگریی گەورە لەئەوروپا لەدەوری کۆبوونەوەی مزگەوت و ناسیۆلیستەکان بەڕێوە دەبات. گورگە بۆرەکان لەئەڵمانیا لەئەڵمانیا گوشاری سەر ئەرمەنەکان لەلایەن رێکخراوی «گورگە بۆرەکان» کە رێکخراوی لاوانی سەر بەپارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپەن لەتورکیا لەپایزی رابردوودا دەستیپێکرد بەهۆی هێرشیان بۆسەر ئەرمەنەکان لەسەروبەندی شەڕی ئەرمینیاو ئازەربایجان. هەرچەندە شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەناگۆرۆنۆ قەرەباخ کۆتاییهات، بەڵام هەڕەشە و گوشارەکانی سەر ئەرمەنەکان لەئەڵمانیا بەردەوام بوون، گورگە بۆرەکان نامەی هەڕەشەئامێزیان لەبەردەگای ماڵی ئەرمەنەکانی نیشتەجێی ئەڵمانیا دادەنا. لەو نامەیەدا کە بەزمانەکانی تورکی و ئەڵمانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە نووسرابوو «گورگە بۆرەکان بەدواتانەوەن، منداڵە قێزەوەنەکانی ئەرمینیا، هەمووتان دەدۆزینەوە، منداڵەکانتان بەرلەوەی لەگۆڕەکانی خۆیاندا بنێژرێن، دێنە سەر گۆڕەکانتان، پشتگیری لەبرا ئازەرییەکانمان دەکەین و رێگە نادەین سەگە ئەرمەنە کافرەکان لەئەڵمانیا بەئاسوودەیی بژین، ئێوە دەناسین و دەزانین منداڵەکانتان بەشەوو رۆژ لەکوێن، گورگە بۆرەکان لەپشتەملتانن». لەئەڵمانیا کار بۆ قەدەغەکردنی بزوتنەوەی ئولکوجو دەکرێ کە بە ‹گورگە بۆرەکان› ناسراون، پارتی چەپی ئەڵمانیا دەڵێ پێویستە ئەم رێکخراوە دابخرێت. مانگی ١١ی ساڵی رابردوو جەم ئۆزدەمیر پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئەڵمانیا کە بە رەچەلەک کوردە لەدیمانەیەکیدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەدا، دەستیانکردووە بەدیدار لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی بەشدار لەحکومەتدا بۆ گەیشتن بەدەستپێشخەرییەکی هاوبەش بۆ قەدەغەکردنی ئەو رێکخراوە لەئەڵمانیا. فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئولکوجوی تورکی دیموکرات کەگەورەترین دامەزراوەی گورگە بۆرەکانن لەئەڵمانیا لە 18ی حوزەیرانی 1978 لەشاری فرانکفورتی ئەڵمانیا دامەرزاوەو بەهەزاران ئەندامی هەیە. پەرلەمانتاری بەڕەچەڵەک کورد ”سێڤم داگدێلین”، رایگەیاند گورگە بۆرەکان لەئەڵمانیا بەناوی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی دیموکراتی نمونەیی تورکەوە کاردەکەن و زیاتر لەحەوت هەزار ئەندامیان هەیە. هەروەها کەناڵی دۆیچە وێلای ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، گورگە بۆرەکان رق و کینە بڵاودەکەنەوە، هەڕەشە لەهاووڵاتیان دەکەن و هانی توندوتیژیی دەدەن، ئەلێکساندەر گاولاند سەرۆکی پارتی راستڕەوی ئەڵمانیا وادەڵێت. هەوڵی پێکەوەلکاندنی هەردوو ناسنامەی تورک و ئاینی ئیسلام هەڵای تێکەڵکردن و پێکەوەلکاندنی ناسنامەی تورکی و ئاینی ئیسلام زۆر زیاتر بەو رێکخراوەوە دیارە و زۆر بەفراوانی کاری لەسەر ئەکرێت، کە ئەوەش بەخیتابی رێکخراوەکەوە زۆر بەڕوونی دەبینرێ، ئیسلام بەکاردەهێنن بۆ راکێشانی سۆزی موسوڵمانانی نەیەوەکانی تر، ئەگەرنا دەست لەهیچ مرۆڤێ ناپارێزن کەتورک نەبێ، هەر لەڕێی ئیسلامەوە بەئاسانی کورد دەکەوێتە تەڵەکانیانەوە. کوردیان بەدوژمنی سەرەکی و سەرسەخت و خەتەری سەرخۆیان و بوون و نەبوونی تورک گرێداوە، نەمان و نەهێشتن و توانەوەی کورد کاری لەپێشینەی ئەم رێکخراوەیە، ئەمە وێڕای دژایەتی کردنی نەتەوەکانی تری وەک ئەرمەن، عەرەب، یۆنان، بوڵگارییەکان، ئەلبانیەکان و ئاینەکانی تری وەک مەسیح و جولەکە و بوزییەکان. لەگەڵ ئەوەی کە پێشتر بەڕێکخراوێکی تورندڕەوو ڕادیکاڵ ناسێنراو بوو بەهۆی کردەوە خراپەکانیانەوە لەساڵانی هەشتاکاندا، بەڵام ئەردۆغان جارێکی تر گورگە بۆرەکانی زیندوو کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کورد. ئاڵای گورگە بۆرەکان یان یەکیینەکانی مردن کە تەختێکی سوری هەیە سێ کەوانەی نیوە مانگی سپی «مانگ»ی لەسەر کێشراوە، بەپێی باوەڕی خۆیان دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی تورک لەهەرسێ کیشوەری ئاسیا، ئەفریقاو ئەوروپا . لەکۆڕو کۆبوونەوەو دەرکەوتنەکانیاندا دەستی راستیان بەرز دەکەنەوە وەک هێمایەکی شەیتانی، هەردوو پەنجە تووتە و دۆشاو مژە راست بۆسەرەوە لەشێوەی گوێچکەکانی گورگ بەرزدەکەنەوەو ئنجا هەرسێ پەنجەکەی تریان لەشێوەی سەری گورگ پێکەوە دەلکێنن و بۆ پێشەوە درێژی دەکەن، کەئەمە بێچگە لەپیشاندانی سەری گورگ بەڵکو مەبەستێکی شاراوەی تریشی لەپاڵدایە، واتە لەهەر شوێنێک تورکی لێبێ بۆی ئەچن وەک ئاماژەیەک بۆ هەرسێ نیوە کەوانە یان نیو مانگ «هلال»ی سەر ئاڵا سورەکەیان کە مەبەست لێی «ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا»یە. هەڵبژاردنی ناوی گورگ چیرۆکی هەڵبژاردنی گورگ وەک ناو‌و ناونیشان بۆ رێکخراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسانەیەک کەتورکەکان باوەڕیان پێیەتی و بڵاوە لەناوەڕاستی کیشوەری ئاسیادا کە گوایە گورگێکی مێینە کە ناوی «ئەسینا»بووە کەڕێبەری تورکەکانی کردووە لەڕووباری «ئەرجەنیکۆن»وە، پاش ئەوەی کەچوار سەدە لەوێ ماونەتەوە دوای ئەوەی کە لەجەنگدا دۆڕاون، کەهەر ئەم ئەفسانەیەش بنچینەیە بۆ دەرکەوتن و دروستبوونی هەردوو نەتەوەی مەنگۆلی و تورک. گورگە بۆرەکان باوەڕیان وایە یان راستر ئەوەیە کەبڵێین وا پەروەردە دەکرێن و باوەڕیان پێدەهێنرێ کەهەموو ئەو زەوییانەی دەکەوێتە نێوان بەلقان و ئاسیای ناوەڕاست موڵکی خۆیانە و خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ تورک، کاری ئەمانە هەر فرسەتێک بێتە پێشەوە بیگێڕنەوە بۆخۆیان، هەر ئەمەشە وای کردووە کەتورک پێبخاتە خاکی هەر وڵاتێکی ترەوە هەرگیز بەئارەزوومەندانە و بەئاشتی لێی ناکشێتەوە نموونەی وڵاتی قوبرس کە لە ٢٠ی مانگی شەشی ساڵی ١٩٧٤ نیوەی خاکی ئەو وڵاتەی داگیرکردووەو تا ئێستاش چۆڵی نەکردووە. تاساڵی ١٩٨٣ باکوری قوبرس کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراوە، کۆماری باکوری قوبرسی تورکی راگەیاند کەتاکە وڵات تەنها تورکیایە کە دانی پیاداناوە، ساڵی ١٩٧٤ تورکیا لەژێر ناوی گەڕانەوەی حوکمی دەستور چووە ناو قوبرسەوە، پاشان دەرکەوت کە مەبەست لێی داگیرکردنی ئەو وڵاتەیەو کردنێتی بەبەشێک لەو خەیاڵەی گورگە بۆرەکان کاری بۆدەکەن، کە ئەویش هەموو خاکی نێوان بەلقان و تورکستانی رۆژهەڵات خاوەندارێتی بۆ تورک دەگەڕێتەوە! گورگە بۆرەکان هەموو دانوستانێکی سیاسی و ناسیاسی لەگەڵ کورددا رەت دەکاتەوە، تاکە چارەسەر بۆ کێشەی کورد لەلای ئەوان نەمان و بوونی کوردە کەوەک خۆیان ئەڵێن (باشترین کورد ئەوەیە مردوە) واتە هیچ کوردێک باش نیە تاڕێبکەوی لەگەڵیدا و کاتێ کۆتایی بەکێشەی کورد دێت کە وەک نەتەوە بوونی نەمێنێ. ئەو کردەوە خوێناویانەی کەگورگە بۆرەکان ئەنجامیان داوە هێرش کردنەسەر بیرمەندو لیبراڵ، رۆشنبران و چەپەکانی تورکیا بوو لەگۆڕەپانی تەقسیم لەئەستەمبوڵ کە بە « ١ی پێنچی خوێناوی» لەئەستەمبوڵ ناسراوە لە ١-٥-١٩٧٧ ئەنجامدرا، کە بووە هۆی کوشتنی (٤١) کەس، پاش ئەوەی کە ئەو کارەیان بۆ چووەسەر ئیتر پاش ساڵێک لەو قەسابخانەیە هێرشیان کردەسەر «عەلەوییەکان» سەدانیان لێ‌کوشتن کە بە «قەسابخانەی مەرعەش» «مژبحه مرعش» ناسراوە لەساڵی ١٩٧٨. پاشان هەوڵدان بۆ تیرۆر کردنی پاپای فاتیکان «یوحەنا پۆلسی دووەم» ساڵی ١٩٨١ لەڕێی یەکێک لەئەندامەکانی گورگە بۆرەکانەوە بەناوی «محەمەد عەلی ئاغا». دواتر ٢٨ی ٧ی ساڵی ١٩٨٨ هەوڵی تیرۆرکردنی «تورگۆت ئۆزال»یاندا کە بەدامەزرێنەری تورکیای مۆدێرن دادەنرێ لەڕێی «کارتال دیمیراغ» ئەندامی گرووپی گورگە بۆرەکان، بەڵام سەرکەتوو نەبوون، ئەمەش لەبەر دوو هۆکار: هۆکاری یەکەم و گرنگ نزیکبوونەوەی تۆرگۆت ئۆزال لەکورد و کارکردن بۆ چارەسەری کێشەکەی، کە ئەمەش لای تورکەکان کفرێکە و لێخۆشبوونی نیە. هۆکاری دووەمیش سەردانی کردنی ئۆزال بوو بۆ یۆنان تاگرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان هێوربکاتەوەو پەیوەندییەکان ئاسایی بێتەوە. ئیتر لەدوای ساڵەکانی ١٩٨٠وە گورگە بۆرەکان بوون بەنەیاری دەسەڵات، دوای ئەوەی کەبوون بەخاوەنی زیاتر لە (١٠٠) سەربازگەی راهێنان، زیاتر لە هەزارو (٧٠٠) لق، کە زیاتر لە (٢٠٠) هەزار ئەندامیان هەبوو، ئیتر لێرە بەدواوە گورگە بۆرەکان بوون بەهێزی سەرەکی وڵات و دەسەڵاتدارو بەرپرس و دەستیان کرد بەپشێوی نانەوەو تیرۆرکردن و توندوتیژی سیاسی لەتورکیا، تیرۆر‌و کوشتن و تەقەکردن لەسەر شەقامەکان بوو بەکارێکی سانا‌و ئاسان بۆیان. لەسەرەتای نەوەدەکاندا حکومەتی تورکیا دەستپێشخەری کرد‌و لەبری سزادانی گورگە بۆرەکان بانگی کردن و داوای لێکردن کەبەشداربن لەدژایەتی و شەڕکردن لەگەڵ کورد‌و پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»، ئەو کار‌و مەبەستەی کەکاری سەرەکی و دڵخوازو ئامانجی هەموو تورکێکە بەتایبەتی گورگە بۆرەکان، ئیتر لەوەودوا ئەم گروپە بوون بەهاوکاری حکومەتە جیاجیاکانی تورکیا و ئەوانیش بۆ شەڕکردن لەگەڵ کورد بەکاریان دەهێنن. ئەردۆغان و گورگە بۆرەکان ئەگەرچی ئەم گروپە بەوە ناسراون سەر بەپارتی مەهەپەی نەژادپەرستن، سەرۆکی پارتەکەش چەندین جار هێمای ئەوانی بەرزکردۆتەوە لەکاتی وتەکانیدا، بەڵام لەهەمان کاتدا وێنەیەکی ئەردۆغانیش هەیە کە بەهەمان شێوە هێمای گورگە بۆرەکانی بەرزکردۆتەوە. بەپێی کەناڵی دۆیچە وێلا لەکاتێکدا ئەردۆغان پێویستی بەگورگە بۆرەکان نەبوو لەوڵاتانی ئەوروپا، بەڵام کاتێک شەڕ لەنێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجاندا سەریهەڵدا، هەواڵگریی تورکیا پێویستی بەگروپێک بوو کە بۆ ماوەیەکی زۆر پشتی پێ ببەستێت. دوای بڕیاری قەدەغەکردنی گروپەکە لەفەڕەنسا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رەخنەی توندی گرت لەبڕیارەکەی فەرەنسا، ئەوەش وەکو پشتگیریی ئاشکرای تورکیا لێکدرایەوە، کە لەپشتیان وەستاوە. ئەم رێکخراوە بەباڵی سەربازیی نافەرمی حزبی جوڵانەوەی نەتەوەپەرست یان بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا «مەهەپە» کە «دەولەت باخچەلی» سەرۆکایەتی دەکات، کە لەئێستادا هاوپەیمانی پارتی داد‌و گەشەپێدانە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات. لەمانگی شەشی ساڵی ٢٠١٦ کاتێک کەپەرلەمانی ئەڵمانیا جینۆسایدکردنی ئەرمەنەکانی لەسەر دەستی تورکەکان پەسەند کرد، بەشێکی زۆر لەو ئەندام پەرلەمانانەی کەپاڵپشتی ئەو بڕیارەی پەرلەمانیان کردبوو بەشێوەی جیاواز هەڕەشەیان لێ‌کرا لەلایەن تورکە نەتەوەپەرست و لایەنگرانی ئەردۆغانەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی (١٢) ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا لەژێر چاودێری پۆلیس بپارێزرێن. ئیتر لەو کاتەوە ئەندامانی گروپی گورگە بۆرەکان و لایەنگرانی ئەردۆغان پێکەوە دەڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەهەر شتێک دڵخوازی ئەوان نەبێ، بەتایبەتی کارتێ هەوڵی ئینقلاب درا لە ٣١ی ٧ی ساڵی ٢٠١٦ دژی ئەردۆغان هەردوولایەن پێکەوە رژانە سەرشەقامەکانی ئەڵمانیا لەشاری کۆڵن لەڕۆژئاوای ئەو وڵاتە و ئیتر بێ‌ترس و شەرم ئاڵا‌و شیعارەکانی گورگە بۆرەکان بەرزکرانەوە . پێشتر هەروەک چۆن ئەردۆغان پشتگیریی خۆی بۆ ئیخوانییەکانی میسر دەربڕی و چوار پەنجەکەی بەرزکردەوە، هەرواش پشتگیریی خۆی بۆ گورگە بۆرەکان دەربڕی و سێ پەنجەکەی ئەوانیشی بەرزکردەوە.
هاوڵاتى هیلارى کلینتۆن و چێلسیاى کچى له رێى کۆمپانیایه‌کى هونه‌رییه‌وه رۆمانى (کچانى کوبانێ) چیرۆکى یاخیبوون و بوێرى و دادپه‌روه‌ری وه‌ک به‌رهه‌مێکى هونه‌رى و زنجیره‌یه‌کى ته‌له‌ڤزیۆنى به‌رهه‌م ده‌هێنن. رۆمانى (کچانى کوبانێ) له لایه‌ن نووسه‌رى ئه‌مه‌ریکایى (گه‌یل تزماج لێمۆن) نووسراوه و تێیدا باس له چیرۆکى ئازایه‌تى یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژنان له کوبانێ ده‌کات که رووبه‌ڕووى داعش بوونه‌ته‌وه. کۆمپانیاکه‌ى هیلارى و کچه‌که‌ى له ژێر ناوى "رووناکى شاراوه" کار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه پڕفرۆشانهى ئه‌مه‌ریکا ده‌کات. رۆمانى کچانى کوبانێ بڕیاره له 16ى شوباتى ئه‌مساڵدا که سێ هه‌فته‌ى دیکه ده‌کات له لایه‌ن "په‌نگوین پرێس" بڵاو بکرێته‌وه. "کچانى کوبانێ" به پشت به‌ستن به سه‌دان کاتژمێر چاوپێکه‌وتن و ئاماده‌کردنى راپۆرت له باره‌ى رۆڵى ژنانى کورد له سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى دژ به داعش له باکوورى سووریا ئاماده‌کراوه. یه‌که‌مجاره له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا هێزێکى تایبه‌تى ژنان به روانگه‌یه‌کى تایبه‌ت به خۆیان و له سه‌نگه‌ردا خۆیان دژى چه‌کدارانى داعش رێکبخه‌ن و به‌و په‌ڕى ئازایه‌تییه‌وه شه‌ڕى ئه‌و چه‌کدارانه بکه‌ن. هیلارى کلینتۆن له باره‌ى ئه‌و رۆمانه‌وه ده‌ڵێت: "کچانى کوبانێ گێڕانه‌وه‌یه‌کى نائاسایى ئازایه‌تى ئه‌و ژنانه‌یه که ئاڵنگاریان له پێناو هێنانه‌دى دادپه‌وه‌رى و یه‌کسانى بووه، ئێمه کۆمپانیاى رووناکى شاراوه (HiddenLight)مان دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگ بۆ ئه‌و پاڵه‌وانانه بگێڕین". هیلارى کلینتۆن و کچه‌که‌ى له دیسه‌مبه‌رى رابردوودا به ئامانجى به‌رهه‌مهێنانى هونه‌رى و بڵاوکردنه‌وه‌ى زنجیره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌یى و به‌رهه‌مى تیڤیى و دیجتاڵى کۆمپانیایه‌کى دامه‌زراند و له سه‌ره‌تاوه بڕیاریاندا کار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه بکات، که پڕفرۆش‌ترین بوون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، رۆمانى کچانى کوبانێ هه‌ڵبژێردراوه کارى له‌سه‌ر بکرێت.