هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت 70 دۆلارى تێپه‌راند. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى ئازارى 2021، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 70 دۆلار‌و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 67 دۆلار‌و 13 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو دواى هێرشه‌که‌ى حوسییه‌کان بۆسه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانى سعودیه به‌رزبووه‌یه‌وه که تا ئێستا به‌ته‌واوى زیانه‌کانى ئاشکرا نه‌زانراون. عەمید یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی حوسیەکان، رایگەیاند" هێزە مووشەکیەکان و هێزە ئاسمانییەکانیان هێرشێکی فراوان و هاوبەشیان لە قوڵایی سعودیە ئەنجام داوە و کۆمپانیای ئارامکۆی کردۆتە ئامانج لە دەربەندی رەئس تەنورە".
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه 7 ى ئازار نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانی جیهاندا به‌رزبووته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت نزیکه له 70 دۆلار. نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 69 دۆلار و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) به 66 دۆلار و 26سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى ئۆپێک پڵه‌س به 62 دۆلار‌و 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌قازانجێکى زۆر ده‌شکێته‌وه بۆ وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س و سودێکى زۆرى بۆ داهاتى حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌یه که به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 85% پشت به‌داهاتى نه‌وتى فرۆشراو ده‌به‌ستن.
هاوڵاتى بڕیاره ڕۆژى دووشه‌ممه په‌رله‌مانى عێراق بۆ ته‌واوکردنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات. به‌پێى راگه‌یه‌نراوى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، ڕۆژى دووشه‌ممه ٨ى مارس دانیشتنى ژماره ٤٢ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و کارنامه‌ى دانیشتنه‌که له شه‌ش بڕگه پێکهاتووه، یه‌که‌میان ته‌واوکردنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ده‌بێت. هه‌روه‌ها له بڕگه‌یه‌کى تر‌ى دانیشتنه‌که‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاساى به‌کرێدانى زه‌ویه کشتوکاڵیه‌کان ده‌کرێت که له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌کان و لیژنه‌ى داراییه‌وه ئاماده‌کراوه.
هاوڵاتى به‌هۆى هاتنى پاپاى ڤاتیکان، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڕیارێکى نوێى ئاشکراکرد و ده‌ڵێت" رۆژى شه‌شى ئادارى هه‌موو ساڵێک له عێراق به ڕۆژى (ئاشتى و لێبورده‌یى نیشتمانی) دیاری‌کرا". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئازارى 2021، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانه‌کانى کوردى و عه‌ره‌بى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند:" به‌بۆنه‌ى دیداره مێژوییه‌که‌ى هه‌ردوو جه‌مسه‌رى ئاشتى و لێبورده‌یی، سه‌ماحه‌تى مه‌رجه‌عى باڵا سه‌ید عه‌لى سیستانى و قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسیس، دیدارى ئاینه‌کان له شارى ئورى مێژویی، ناودێرکردنى ڕۆژى شه‌شى ئازارى هه‌موو ساڵێک به (ڕۆژى نیشتمانى لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان)، ڕاده‌گه‌یه‌نین". دوێنێ هه‌ینى پاپا فرانسیس به‌سه‌ردانێک گه‌یشته به‌غدادى پایته‌ختى عێراق و له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا و ئه‌مڕۆ شه‌ممه دیدارێکى مێژووى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان ئه‌نجامداو و بریاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه بگاته هه‌رێمى کوردستان.
هاوڵاتى پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان له‌شارى ئور له‌پارێزگاى زیقار وتارێکى پێشکه‌شکرد و وتی" تیرۆر ئایین ده‌قۆزێته‌وه‌و ئێمه ده‌بێت رێگرى له‌وانه بکه‌ین که کرده‌وه‌کانیان به ئایین ده‌پۆشن". پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئازارى 2021، پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان گه‌یشته شارى مێژوویى ئور له پارێزگاى زیقار و ڕایگه‌یاند:" ئامانج له‌سه‌ردانیکردنم بۆ شوێنه ئاینیى و مێژوییه‌کان بۆ پشتیوانیکردنه له فره ره‌نگى ئاینیی، ئازادى بیروڕا و بۆچونى ئاینی، ده‌مانه‌وێت پارێزگارى له‌و شوێنانه بکرێت، چونکه کاتێک تیرۆر هێرشده‌کاته‌سه‌ر شوێنه پیرۆزه‌کان ده‌یه‌وێت به‌شێک له‌مێژوى ئاینییش بسڕێته‌وه". هه‌روه‌ها وتیشی" ئیمان پێکه‌وه کۆمان ده‌کاته‌وه‌و تیرۆر و توندوتیژى له ئایینه‌وه سه‌رچاوه ناگرن، تیرۆر، ئایین ده‌قۆزێته‌وه‌و ئێمه ده‌بێت رێگه له‌وانه بگرین که ئایین وه‌ک رۆپۆشێک ده‌قۆزنه‌وه. برایه‌تیمان پاڵمان پێوه‌ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى مرۆییانه بژین". هاوکات، پاپا ئاماژه‌ى به قوربانییانى ئێزدییه‌کان کرد و وتی" سه‌دان که‌س له ئێزدییه‌کان مردن و مامه‌ڵه‌ى خراپیش له‌گه‌ڵ زۆرێکیاندا کرا، به‌تایبه‌ت منداڵه‌کانیان". دوێنێ هه‌ینى پاپا فرانسیس به‌سه‌ردانێک گه‌یشته به‌غدادى پایته‌ختى عێراق و له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا و له یه‌که‌م دیداردا له‌گه‌ڵ کازمى کۆبووه‌وه و له کۆشکى سه‌لامى سه‌رۆکایه‌تیى کۆماریش وتارێکى پێشکه‌شکرد، هاوکات بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه ٧ى ئازار سه‌ردانى هه‌ولێر بکات.
هاوڵاتى نوسینگه‌ى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان رایگه‌یاند، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان عه‌لى سیستانى و پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان باس له‌و ئاسته‌نگییه گه‌ورانه کراوه که روبه‌ڕوى مرۆڤایه‌تى بونه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئازارى 2021، نوسینگه‌ى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، عه‌لى سیستانى پێشوازى له پاپا فرانسیس پاپاى کاسۆلیکى و سه‌رۆکى ده‌وڵه‌تى ڤاتیکان کردووه، له‌دیدارێکدا باس له‌و ئاسته‌نگییه گه‌ورانه کراوه که‌روبه‌ڕوى مرۆڤایه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌دا بونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ باوه‌ر به خوا، په‌یامه‌کانى و پابه‌ندون به بنه‌ما ئه‌خلاقییه به‌رزه‌کان. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که" سیستانى له‌و دیداره‌دا باسى له‌و گرفتانه‌کردوه که له‌زۆرێک له‌وڵاتاندا بونى هه‌یه له‌وانه‌ش سته‌مکاری، هه‌ژاری، سته‌م له‌سه‌ر بنه‌ماى جیاوازى ئاینی، پێشێلکردنى ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و نه‌بونى دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تی". هاوکات سیستانى ئاماژه‌یکردووه به‌وه‌ى زۆرێک له‌گه‌لانى ناوچه‌که به‌ده‌ست جه‌نگ، توندوتیژی، ئابڵوقه‌ى ئابورى و هه‌ڵمه‌ته‌کانى کۆچپێکردن ده‌ناڵێنن، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا دۆخى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین له‌سه‌ر خاکى داگیراویدا. نوسینگه‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو سیستانى باسى له‌کاریگه‌رى رێبه‌رانى ئاینیى کردووه بۆ سنوردانان بۆ نه‌هامه‌تییه‌کان به گرتبه‌رى چاره‌سه‌ره دانایى و عه‌قڵانییه‌کان له‌جێگه‌ى شه‌ڕو ناکۆکی و داواى چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کانى کردووه بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى و هاوسۆزى مرۆڤایه‌تى له‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکاندا له‌گه‌ڵ رێزگرتن له‌بیروبۆچون و ئاینه جیاوازه‌کان.
هاوڵاتى دواینیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پاپاى ڤاتیکان گه‌یشته به‌غداد له کۆشکى سه‌لام له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراقه‌وه پێشوازى لێ‌کرا. دواى ئه‌وه‌ى له کۆشکى کۆمارى له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازى له پاپاى ڤاتیکان کرا، له پێشکه‌شکردنى وتارێکدا سه‌رۆک کۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند" عێراقییه‌کان شانازى به‌وه‌ده‌که‌ن که ئه‌وان بۆ چه‌ندین سه‌ده له شاره فره ره‌نگه‌کانیاندا ژیاون". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" مسوڵمان و سابیئه و جوله‌که بۆ چه‌ندین سه‌ده پێکه‌وه ژیاون و برایانه له یه‌ک شار و یه‌ک گه‌ڕه‌کدا ده‌ژین، هه‌روه‌ها کڵێسا‌کان دراوسێى مزگه‌وت و حوسێنییه‌کانن، تیایدا ده‌نگى زه‌نگ و هه‌روه‌ها بانگه‌کان له ئاسمانى عێراق یه‌کده‌گرنه‌وه". لاى خۆیه‌وه پاپا فرانسیس له‌کۆشکى سه‌رۆکایه‌تى وتارێکى پێشکه‌شکرد و تێیدا جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى برایه‌تى و یه‌کڕیزى گه‌لانى عێراق کرده‌وه و وتی" پێویسته جیاوازییه‌کان بکه‌ینه سه‌رچاوه‌ى تێگه‌یشتن له‌یه‌کترى و گه‌شه‌کردنى کۆمه‌ڵگا". راشیگه‌یاند" پێویسته گوێ له‌هاوڵاتیان بگیرێت و جیاوازییه‌کانى یه‌کترى قبوڵبکه‌ین، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کان بخه‌ینه لاوه، به‌سه توندوتیژى و یه‌کتر کوشتن". بڕیاره پاپا له‌سه‌ردانه‌که‌یدا چاوى به دیارترین مه‌رجه‌عه‌کانى شیعه له عێراق بکه‌وێت، له‌ناویاندا عه‌لى سیستانى، هه‌روه‌ها به پێى ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌که‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عیراق به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌و دواتر روو له هه‌رێمى کوردستان بکات.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهانیدا به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت گه‌یشته 68 دۆلار ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئازارى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 68 دۆلار‌و سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(رۆژئاواى ته‌کساس) به 64 دۆلار‌و 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 62 دۆلار‌و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو له‌جیهاندا پاش بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى سعودیه هات که بریاریدا تا کۆتایى مانگى نیسانى داهاتوو هه‌نارده‌ى نه‌وت رۆژانه ملیۆنێک به‌رمیل که‌مبکاته‌وه.
هاوڵاتى گروپى چه‌کدارى که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌داى عیراقى بێئاگایى خۆى له هێرشه موشه‌کییه‌کانى سه‌ر شارى هه‌ولێر راگه‌یاند:"حکومه‌تى هه‌رێم به ده‌ستگیرکردن و فشارخستنه سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه تۆمه‌تبارن که گومانیان لێده‌کرێت سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبیبن". که‌تائیبى سه‌ید شوهه‌دا له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ئاشکرایکرد، "له ژێر رۆشنایى دانپێدانانى که‌سێک که دوور و نزیک هیچ په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه، که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌دا به هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر تۆمه‌تبار ده‌کرێن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، جارێکى دیکه ئه‌مریکا شکستى هێناوه و ناتوانێت هاوسه‌نگى رابگرێت که‌وتووه‌ته به‌خشینه‌وه‌ى تۆمه‌ت. "که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌دا له کاتێکدا به هه‌موو توانایه‌وه سه‌رپه‌رشتى کار و گورز وه‌شاندنه‌کانى به‌رگرى له عیراقدا ده‌کات به ئامانجى ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان، به‌توندى ره‌تیده‌کینه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به هێرشه موشه‌کییه‌کانى سه‌ر پارێزگاى هه‌ولێر و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و پارێزگایه‌وه هه‌بێت"، که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌دا وا ده‌ڵێن. هاوکات، داوا له حکومه‌تى هه‌رێم و سیاسه‌تمه‌داره‌کانى ده‌کات به‌دواى ئه‌و هه‌نگاو و شتانه‌دا نه‌که‌ون له ئه‌نجامى بێ هاوسه‌نگیدا ئه‌مریکا ئه‌نجامیده‌دات. مانگى رابردوو به موشه‌ک هێرشکرایه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و پارێزگاى هه‌ولێر و چه‌ند که‌سێک گیانیان له‌ده‌ستادو برینداربوون، له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌شدا گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له ئێران تۆمه‌تبار کران.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک له کۆنگرێسمانه‌کانى ئه‌مریکا داواکارییه‌کانیان بۆ لێپرسینه‌وه له ئێران دووپاتده‌که‌نه‌وه و ئه‌و وڵاته به هۆکارى تێکچوونى سه‌قامگیرى ناوچه‌که داده‌نێن. به‌پێى هه‌واڵى میدیا ئه‌مریکییه‌کان، ئه‌ندامانى کۆنگرێسى ئه‌مریکا له ھه‌ردوو پارتى کۆمارى و دیموکراته‌کان جارێکى دیکه داوا ده‌که‌ن لێپرسینه‌وه له ئێران بکرێت، به‌رامبه‌ر به پێشێلکردنى مافى مرۆڤ و ناسه‌قامگیرکردنى ره‌وشى وڵاتانى ناوچه‌که. تۆم ماکلینتوک ئه‌ندامى کۆمارییه‌کان ده‌ڵێت، ده‌بێت ئیداره‌که‌ى جۆ بایدن لێکۆڵینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دابمه‌زرێنێت له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانى ئێران که ماوه‌ى چوار ده‌یه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌لمێندراوه. مانگى رابردوو 112 ئه‌ندامى کۆنگرێسى ئه‌مریکا پرۆژه بریارێکیان پێنشیازکرد سه‌باره‌ت به پشتگیرى کۆنگرێس بۆ ئێرانێکى دیموکرات و عه‌لمانى و ئیدانه‌کردنى پلانه توندره‌وه‌کانی.
هاوڵاتى پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان رایگه‌یاند، سه‌ڕه‌راى هێرشه موشه‌کیه‌که‌ى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د، سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ئازارى 2021، ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه، پاپا فرانسیس جه‌ختى له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق کردوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕاى هێرشه موشه‌کیه‌کانى ئه‌مڕۆى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د. ئه‌و ئاژانسه هیچ زانیاریه‌کى دیکه‌ى له‌باره‌ى وته‌کانى پاپا و هه‌ڵوێسته‌کانى له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کیه‌کان و روداوه ئه‌منیه‌کانى عێراق نه‌خستوه‌ته‌ڕو. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10 موشه‌ک ئاڕاسته‌ى بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگاى ئه‌نبارکران که هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى تێدا جێگیرکراوه و هیچ ورده‌کارییه‌ک له‌باره‌ى زیانه‌کانى هێرشه‌که نه‌خراوه‌ته‌روو. بڕیاره پاپا فرانسیس رۆژى 5ى ئازار له فڕۆکه‌خانه‌ى فیومیتچینۆى رۆماوه به‌سه‌ردانێک بگاته فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ بمێنێته‌وه. به‌پێى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌که‌ش، پاپا ده‌چێته نه‌جه‌ف و پاشانیش رو له پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات و چه‌ند ناوه‌ندێکى تایبه‌ت به مه‌سیحیه‌کان به‌سه‌رده‌کاته‌وه. هاوکات له یاریگاى فه‌ره‌نسو حه‌ریرى له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار کریستیاندا نوێژ‌و دوعا ده‌که‌ن.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ده‌سته‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تیى په‌یه‌ده رایگه‌یاند:" له بارودۆخێکى ناچاریدا، عه‌فرینمان جێهێشتووه، ئه‌گه‌رچى له ڕووى جوگرافییه‌وه دوورین، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى نابین". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى ئازارى 2021، ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى عه‌فرین، کۆبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌ریى بۆ ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تیى په‌یه‌ده، ساز کرد و تێیدا رایگه‌یاند:" له تێکۆشانى زیاتر له‌پێناو نه‌هێشتنى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک و ڕزگارکردنى عه‌فرین و هه‌موو ناوچه داگیرکراوه‌کانى دیکه هه‌وڵده‌ده‌ین و تێکۆشان ده‌که‌ین". ناوبراو راشیگه‌یاند:" له بارودۆخێکى ناچاریدا، عه‌فرینمان جێهێشتووه، بۆیه ئه‌گه‌رچى له ڕووى جوگرافییه‌وه له عه‌فرین دوورین، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى نابین". ئاڵدار خه‌لیل، داواى کرد ئاستى تێکۆشانیان به‌رز بکه‌نه‌وه و به گیانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى عه‌فرین، "تێ‌بکۆشن بۆ ڕزگارکردنى سه‌رجه‌م ناوچه داگیرکراوه‌کان له ده‌ست ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و میلیشیاکانى".
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند که تێنه‌په‌ڕاندنى پرۆژه بودجه په‌یوه‌ندى به پشکى هه‌رێمه‌وه هه‌یه و ده‌شڵێت:" کورتهێنانى پرۆژه بودجه 30 تریلۆن دینار ده‌بێت". عه‌لى عه‌لاوی، وه‌زیرى ده‌رایى عێراق له دیدارێکى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى " هیچ بابه‌تێکى هونه‌رى ڕێگرنییه له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه، به‌ڵکو پشکى هه‌رێمه، وه‌زاره‌ت داواى کردوه بودجه‌یه‌کى تێپه‌ڕێنراو له په‌رله‌مان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى کۆتایى وڵات بزانێت." هه‌روه‌ها وتیشى:"سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه داهات زیادى کردوه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و ئه‌وه‌ش ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ سه‌قامگیرى له کاته‌کانى دابه‌شکردنى موچه‌دا، له مانگى ئازاردا دابه‌شکردنى به‌پێى کاتى خۆى و ئه‌و داهاته ده‌بێت که به‌رده‌ست ده‌بێت." وه‌زیرى دارایى ئاشکراى کرد کورتهێنان که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ 30 ترلیۆن دینار و ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى تواناکانى حکومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى به قه‌رزى ده‌ره‌کى و ناوخۆیى پڕى بکاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رى له قه‌رزه گشتیه‌کان بکات.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:" فه‌رمانمان کردووه به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بکرێت که ڤاکسینى کۆرۆنا به‌رهه‌مدێنن و رێگه به‌و کۆمپانیایه‌ش ناده‌ین که ده‌یانه‌وێت وه‌ک لایه‌نى سێیه‌م له نێوان عێراق و به‌رهه‌مهێنه‌رانى ڤاکسینى کۆرۆنا کاربکه‌ن". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کاتى کۆبونه‌وه‌یدا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایشیگه‌یاند:" فه‌رمانمان کردوه به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بکرێت که ڤاکسینى کۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێنن و رێگره‌ش به‌و کۆمپانیایه‌نه ناده‌ین که ده‌یانه‌وێت وه‌ک لایه‌نى سێیه‌م له نێوان عێراق و به‌رهه‌مهێنه‌رانى ڤاکسینى کۆرۆنا کاربکه‌ن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و داراییان راسپاردوه به‌زوترین کات ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى له 2009 وه که‌ته‌واو نه‌کراون ده‌بێت کارى تێدابکرێت و به‌زووترین کات ته‌واو بکرێن. هاوکات ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئاشکراشیکرد، داواکارییه‌کى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کردووه که بریارى پارێزبه‌ندى بۆ ڤاکسینى کۆرۆنا له جۆرى فایزه‌ر- بایۆتینگ په‌سه‌ندبکات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گاکسینه کۆپى نه‌کرێت یان نه‌فرۆشرێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاویکرده‌وه ، بڕیاره شانزده ملیۆن ژه‌مه ڤاکسین له جۆرى فایزه‌رى ئه‌مریکى و بایۆتینکى ئه‌ڵمانى به چه‌ند قۆناغێک بگاته عێراق. به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌که‌م کاروانى ڤاکسینى دژه‌کۆرۆنا له جۆرى سینۆفارم له چینه‌وه گه‌یشته عێراق که په‌نجا ھه‌زار ژه‌مه ڤاکسین بوو.
هاوڵاتى تورکیا به ڕێژه‌یه‌کى زۆر ئاوى ڕووبارى فورات-ى له‌سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا گرتووه‌ته‌وه و ژیانى پێنج ملیۆن ده‌کس ده‌کاته مه‌ترسییه‌وه. ئاوى ڕووبارى فورات که له باکوورى کوردستانه‌وه ده‌ڕێژته ناو خاکى سوریا، سه‌رچاوه‌ى ژیان و کشتوکاڵه له ڕۆژئاڤاى کوردستان، کۆبانێ، ڕه‌قه، دێره‌زۆر، ته‌بقا، سڕین، که‌رامه و حه‌سه‌که ئاوى خواردنه‌وه‌یان له ڕووبارى فوراته‌وه دابین ده‌کرێت و ژیانى پێنج ملیۆن که‌س ده‌کاته مه‌ترسییه‌وه. به‌ڕێوبه‌رانى به‌نداوى تشرین به ئاژانسى هاواریان ڕاگه‌یاندووه، ڕۆژانه بڕى ئاوى ڕووبارى فورات 10 سانتیم داده‌به‌زێت و تا ئێستا چوار مه‌تر ئاوى به‌نداوى تشرین دابه‌زیوه و ڕێژه‌ى ئاوى ڕوبارى فورات، له 500مه‌ترى سێجا له خوله‌کێکدا دابه‌زیوه بۆ 200 مه‌ترسێجا له خوله‌کێکدا.
