سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی وڵاتی ئیمارات کۆبووەوە و دانانی نێردهيهكى تايبهتى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان، به "ههنگاوێكى گرنگ" له قهڵهم دا كه بايهخ و گرنگيى پهيوهندييهكانى ههردوولا نيشان دهدات. رۆژی چوارشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2025 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە سهعيد ئهلهاجرى، وهزيرى دهوڵهت و نێردهى تايبهتى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان و شاندێكى ياوهرى. لە کۆبوونەوەکە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: "ههردوولا وێڕاى ستايشكردنى مێژووى دۆستايهتى و پهيوهندييهكان، خۆشحاڵييان به ئاستى پهيوهندييهكانى نێوان ههردوولا دهربڕى و جهختيان له خواستى دوولايهنه بۆ برهوپێدانى زياتر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهشى نێوانيان كردهوه، بهتايبهتيش لهو بوارانهدا كه بۆ ههردوولا گرنگن." ههر لهوبارهيهوه ههردوولا بوونى ياسايهكى هاندهر و ژينگهيهكى يارمهتيدهريان بۆ وهبهرهێنان له ههرێمى كوردستان، "به گرنگ ههڵسهنگاند." نێچيرڤان بارزانى وێڕای سوپاسکردنی سهرکردایهتی و حکومهتی ئیمارات بۆ "يارمهتيدان و پشتگيرييان له عێراق و ههرێمى كوردستان"، دهستنيشانكردنى نێردهيهكى تايبهتى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان، به "ههنگاوێكى گرنگ له قهڵهم دا كه بايهخ و گرنگيى پهيوهندييهكانى ههردوولا نيشان دهدات." سهرۆكى ههرێمى كوردستان ههروهها سوپاس و پێزانينى بۆ شێخ محهممهد بن زايد ئال نههيان، سهرۆكى ئيمارات دووپات كردهوه كه نيسانى رابردوو له كۆبوونهوهيهكى دووقۆڵيياندا له ئهبوزهبى، جهختى له ناردنى نێردهيهكى تايبهتى ئيمارات بۆ وهبهرهێنان بۆ ههرێمى كوردستان كردبووهوه. لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە. له كۆبوونەوهكهدا نێچیرڤان بارزانی و سهعيد ئهلهاجرى باسیان له دهرفهتهكانى سهرمايهگوزارى و وهبهرهێنان و كار و چالاكيى كۆمپانياكان و كهرتى تايبهتى ئيماراتى له ههرێمى كوردستان كرد و لەبارەی ئاسۆى فراوانكردنيان له بواره جیاجياكاندا، بيروڕايان گۆڕييهوه. هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان تهواوى ئامادهيى بۆ پێشكێشكردنى "ههموو پشتيوانى و هاوكارييهكى پێويستى لايهنه پهيوهنديدارهكانى ههرێمى كوردستان، دووپات كردهوه." فرهچهشنكردنى ئابوورى، بوونى روانگهيهكى روون بۆ وهبهرهێنانى ئيماراتى له عێراق و ههرێمى كوردستان، ئابووريى بهردهوام، پهيوهندييهكانى عێراق لهگهڵ ئيمارات و چهند پرسێكى ديكهى جێى بایهخى هاوبهش، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.
تیمی پرۆژەی هەژماری من ئاگاداریی ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە بەشدارن لە هەژماری من و دەڵێت، "ئەگەر هەستتان بە هەر چالاکییەکی گوماناوی کرد لە هەژمارەکەتاندا دەستبەجێ پەیوەندیی بکەن بە سەنتەری خزمەتگواریی بانک. زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمار کردووە و 450 ئامێری ڕاکێشانی پارەش لە تەواوی کوردستان دانراون. ئەو کەسانەی خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە تائێستا دیار نییە بۆچی تیمی هەژماری من ئەو ئاگادارییە خێرایەی بۆ فەرمانبەرانی بەشدار لە پرۆژەی هەژماری من بڵاوکردووەتەوە، بەڵام لە ڕێککەوتی 23ـی 7ـی 2025 فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردوویەوە کە چهند ڕۆژێكه هەڵمەتێكی هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەلایەن کۆمەڵێک ڕێکخراو دەستیپێكردووە، بەجۆرێک هاككەران لەژێر ناوی فەرمیی حكومی و دەزگای متمانەپێكراو بەشێوەی هەڕەمەكی ئیمێڵ بۆ هاووڵاتیان دەنێرن. بەگوێرەی ئەو ڕاگەیێنراوەی کە ئەوکاتە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی بڵاوی کردبوویەوە "لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بهستهر و لینکی گوماناوی ڕەوانە دەكرێت، مەبەست لێی هاككردنی ئامێری كارمهندان و فهرمانبهرانی حكومییە بۆ دەستگەیشتن بە داتاكانی نێو مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی دیكە". سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی "هەژماری من"ـی لە شوباتی ساڵی 2023 ڕاگەیاند، پڕۆژەکە بەشێکە لە ستراتیژیی کابینەی نۆیەم بۆ خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کەم کردنەوەی پەیوەندی بە پارەی کاش. بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش بوون: -پارێزگای هەولێر: 401 هەزار و 815 مووچەخۆر. -پارێزگای سلێمانی: 278 هەزار و 630 مووچەخۆر. -پارێزگای دهۆک: 220 هەزار و 600 مووچەخۆر.
پسپۆڕێکی سیاسی و ستراتیجی ڕایگەیاند، چوار خولەک پێش هێرشەکەی دەوحە، تورکیا سەرکردەکانی حەماسی ئاگادار کردبووەوە، شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەجێ بهێڵن. دکتۆر محەممەد ئەلمسری، پسپۆڕی کاروباری سیاسی و ستراتیجی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تورکیا سەرکردەکانی حەماسی ئاگادار کردبووەوە شوێنی کۆبوونەوەکەیان لە دەوحە بەجێبهێڵن، دوای ئەوەی تێبینی فڕینی ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلییان بەرەو قەتەر کردبوو. بە گوتەی ئەلمسری، تەنیا چوار خولەک پێش هێرشەکەی ئیسرائیل، سەرکردەکانی حەماس باڵەخانەکەیان بەجێ هێشتبوو و لە کوشتن ڕزگاریان بووە. هەر لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئەمەریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەند هەفتەیەک پێش هێرشەکەی دەوحە، تورکیا و میسر بە شێوەیەکی گشتی سەرکردەکانی حەماسیان ئاگادار کردبووەوە، ڕێوشوێنی خۆپارێزییان زیاتر بکەن، چونکە ئەگەری هێرشی ئیسرائیلییان لەسەرە، بەتایبەتی دوای شکستی گفتوگۆکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئیسرائیل چەند مانگێک لەمەوبەر ئامادەکاری بۆ هێرشە مووشەکییەی سەر دەوحە کردبوو، بەڵام چاوەڕێی گەیشتنی گفتوگۆکان بە ئەنجامێک بوو، بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکانی ژێر دەستی حەماس. کاتێک گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی گفتوگۆکان بێسوودن، بڕیاری داوە هەموو سەرکردەکانی حەماس لە دەرەوەی کەرتی غەززە بکوژێت. نزیکەی کاتژمێر 03:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ، ئیسرائیل لە ڕێگەی زیاتر لە 15 فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی مووشەکی کردە سەر کۆبوونەوەیەکی شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە شوێنی مانەوەیان لە دەوحە. لە کاتی هێرشەکەدا، شاندی دانوستانکار سەرقاڵی تاوتوێکردنی وەڵامدانەوەی دوایین پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بوون، بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە و ئاڵوگۆڕکردنی بارمتە ئیسرائیلی و زیندانییە فەڵەستینییەکان. فڕۆکە جەنگییە ئیسرائیلییەکان، بە دەیان مووشەک زیاتر لە 10 باڵەخانەیان لە دەوحە بۆمباران کرد، کە هەموویان تایبەت بوون بە سەرکردە و ئەندامانی حەماس و خێزانەکانیان. کاتژمێرێک دوای هێرشەکە، میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، هەموو سەرکردەکانی حەماس کە لە نێو کۆبوونەوەکەدا بوون، کوژراون، لە نێویاندا خەلیل حەیە، سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە و سەرۆکی شاندی دانوستانکار؛ خالد مشعەل، بەرپرسی حەماس لە دەرەوە و زاهر جەبارین، بەرپرسی بزووتنەوەکە لە کەرتی ڕۆژئاوا. بەڵام نزیکەی کاتژمێر 08:00ـی ئێوارە، واتا چوار کاتژمێر دوای هێرشەکە، حەماس ڕزگاربوونی سەرکردەکانی بزووتنەوەکەی لەو هەوڵەی تیرۆرکردن ڕاگەیاند. هاوکات نەیشاردەوە، پێنج کەس لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژراون، کە یەکێکیان کوڕی خەلیل حەیە بووە. هێرشەکە کاردانەوەی توندی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. وڵاتان پشتیوانیی خۆیان بۆ قەتەر دووپات کردەوە و جەختیان کردەوە، ئیسرائیل بەم هەڵسوکەوتانەی، ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات. قەتەریش بە توندی هێرشەکەی سەرکۆنە کرد و دووپاتی کردەوە، مافی وەڵامدانەوەیی هەیە. لەلایەکی دیکەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، جەختی کردەوە، بەبێ ئەمەریکا و بە تاک لایەنە هێرشەکەیان کردووە و بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرن. هاوکات دووپاتی کردەوە، هەر شوێنێک سەرکردایەتیی حەماسی لێ بێت، هێرشی دەکەنە سەر و هیچ جێگەیەک سەلامەت نییە بۆیان. هەر لە هەمان ڕۆژی هێرشەکەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر ئەنجام دا. ترەمپ دڵنیایی پێ دا کە واشنتن لە هێرشەکەدا بەشدار نەبووە و بەڵێنی دا هێرشی هاوشێوە بۆ سەر دەوحە دووبارە نابێتەوە. هاوکات پێی گوت "بە ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی خۆمم گوتبوو، ئاگادارتان بکاتەوە لە هێرشەکە، بەڵام دیارە درەنگ پێتانی ڕاگەیاندبوو."
ڕێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پهرهپێدان هۆشداری دەدات و دەڵێت،" پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، لێكهوتهی زۆری لهپهكخستن و لاوازكردنی رۆڵی دامهزراوهكانی چاودێری و پرسی شهفافییهت لێكەوتۆتەوە. ڕیكخراوەكە لەبەدواداچونێكی وردا دەڵێت، بهپێی یهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان پێویست بوو لهسهرهتای ئهمساڵ لهپهرلهمانی كوردستان متمانه وهربگرێت، بهڵام بههۆی پێكنههاتنی لایهنه سهرهكیهكانی پهرلهمان، پرۆسهكه بهڕێككاره پهیڕهویهكانی خۆیدا تێنهپهڕێوه، لهكاتێكدا 11 مانگ بهسهر ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان تێپهڕیوه. ئهم ڕاپۆرته دهریخستوه كهخێراترین پێكهێنانی كابینهی یهكهمی حكومهتی ههرێم کابینەی یەکەم بوە كه لهماوهی كهمتر له سێ مانگ پێكهاتووه، لهههموشیان دواكهوتوتر پێكهێنانی كابینهی دهیهمه كه تائێستا پێكنههێنراوه، بهجۆرێك دواكهوتنهكه تا ئێستا سێ بهقهدهر پێكهێنانی كابینهی یهكهمه، ئهم دواكهوتنه لێكهوتهی زۆری لهپهكخستن و لاوازكردنی رۆڵی دامهزراوهكانی چاودێری و پرسی شهفافییهت ههیه، كه لهم ڕاپۆرته ڕون كراوهتهوه. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە لهههموشیان دواكهوتو تر پێكهێنانی كابینهی دهیهمه كه تا ئێستا پێكنههێنراوه و ماوەی دواکەوتنەکەی زیاترە لە سێ هێندەی کابینەی یەکەم و لە چاو کابینەکانی دیکەشدا ڕیکۆردی شکاندوە. به ئامانجی ئهوهی پێكهێنانی كابینهی دهیهم زیاتر دوانهكهوێت، جارێكی رۆح بهبهر دامهزراوه شهرعییهكان بكرێتهوه، لە ڕاپۆرتەکەدا ڕێکخراوەکە کۆمەڵێک راسپاردەشی بۆ خێراكردنی ههنگاوهكان بۆ پێكهێنانی حكومهت و جێبهجێكردنی بنهما یاسایی و پهیرهویهكان خستوەتەڕو.
پێگەی عالەم جەدید-ی عێراقی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، دوای بۆردومانکردنی دەوحەی پایتەختی قەتەر، بۆردوومانەکانی ئیسرائیل دەگەنە عێراق. ماڵپەرەکە دەلێت بە ئامانجگرتنی دۆحە لەئێوارەی سێشەممە، ئیسرائیل لاپەڕەیەکی نوێی لە پەرەسەندنی ناوچەیی کردەوە و پەیامێکی نارد کە لە سنوورەکانی فەلەستینەوە درێژدەبێتەوە بۆ ئەوەی هەموو ناوچەکە بگرێتەوە. چاودێران پێیان وایە ئەو هێرشەی قەتەر هۆشدارییەکی ڕوونە کە تەلئەبیب چیتر دان بە هیچ هێڵێکی سووردا نانێت، تەنانەت لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی واشنتۆنیش. ئەم پێشهاتە تەحەدای ئاڵۆزتر دەخاتە بەردەم عێراق، لە کاتێکدا بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆ یان گۆڕینی خاکەکەی بۆ گۆڕەپانێک بۆ ململانێی بە وەکالەت لە ئارادایە. ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئێستا بەغدا پێویستە خۆی لە شوێنی خۆیدا بگۆڕێت بۆ پاراستنی سەروەری خۆی لە هەر دەستدرێژییەکی ئەگەری. حازم ئەیاد شرۆڤەکاری سیاسی ئوردنی بە ئەلعالەم ئەلجەدیدی ڕاگەیاندووە، “دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر و هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی حەماس ڕەنگە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ ئەم ڕێبازە پەرەسەندووە نەیاران و دۆستان و تەنانەت ناوبژیوانان و وڵاتانێک کە بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن”. ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە ئوردنییە پێیوایە "ئەم دەستدرێژییە پرسیار لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەش دەوروژێنێت، بەو پێیەی واشنتۆن هەوڵدەدات بە زۆر ئیرادەی خۆی بسەپێنێت. ئەگەر نەتانیاهۆ سەرکەوتوو بێت لە ڕێگەدان بە تێپەڕاندنی ئەم دەستدرێژییە بەبێ کاردانەوەی نێودەوڵەتی، ئەوە ڕەنگە ببێتە هۆی فراوانبوونی زیاتری سەربازی ئیسرائیل". پێگە عێراقییەکە باسی لەوەشکردووە، دوای بۆردومانکردنی قەتەر دەرکەوت ئیسرائیل حساب بۆ هیچ هێڵێکی سور ناکات تەنانەت ئەگەر لەگەڵ وڵاتێکی هاوپەیمانی ئەمریکاشدا بێت، هاوکات باس لەوەشدەکات، عێراق ئێستا لەبازنەی هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیلدایە. پێگە عێراقیەکە داوا لە بەرپرسانی باڵا دەکات لە هەنگاوی یەکەمدا بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بچنەوە و داوا بکەن، واشنتۆن عێراق لەو زریانەی بەڕێوەیە بپارێزێت. ئیسرائیل بڕیاریداوە هێرشبکاتە سەر هەر وڵاتێک تەنانەت ئەگەر بە لێدوانێکی توندیش دژی تەلئەبیب بوەستێتەوە، عێراقیش کە لەلایەن گروپە شیعەکانەوە پاڵپشتی حەماس دەکەن و زۆر جار لە عێراقەوە درۆن ئاڕاستەی شاری ئایلات کراوە، لە چاوەڕوانیی تۆڵەی ئیسرائیلدان. لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، هەر بە تەنها حەماس نا، بەڵکو حوسیەکانیش لە بازنەی بە ئامانجگرتندان، چونکە ئەوانیش لە عێراق بنکە و بارەگایان هەیە، هاوکات پێگەکە داوا دەکات، لەم قۆناغەدا گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵی خۆیان بکەن و پاساوی لێدانی عێراق نەدەنە ئیسرائیل.
میدیاکانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنن هێرشی دەوحە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پلانی بۆ دانرابوو، وەزیرى بەرگریی ئیسرائیلیش دەڵێتت دەستمان دەگاتە سەرکردەکانی حەماس لە هەموو شوێنێک، ئەوانیش ناتوانن خۆیان بشارنەوە. ئێوارەى دوینێ (سێشەممە) ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی ئاسمانی بۆ سەر شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر کرد، ئیسرائیلییەکان دەڵێن، هێرشەکە ئامانجەکەی کۆبوونەوەی سەرکردە باڵاکانی حەماس بووە کە لەکاتی هێرشەکەدا، شاندی حەماس تاوتوێی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکایان دەکرد بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە. هێرشەکەی ئیسرائیل بە ناوی "لووتکەی ئاگر" بوو. بە زیاتر لە 10 فڕۆکەی جەنگی و بەکارهێنانی مووشەکی وردبین و دوورمەودا، کرا. ئامانجەکەشیان باڵەخانەیەکی ناوچەی کەتارا بووە کە بەرپرسانی باڵای حەماسی تێدا نیشتەجێ بوون. دەزگاى پەخشی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە پێدەچێت هێرشەکەی قەتەر ئەنجامە خوازراوەکەی نەتەنیاهۆ و حکومەتى ئیسرائیلى بەدەست نەهێنابێت. پێشتر ڕۆژنامەی ماریڤی ئیسرائیلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئۆپەراسیۆنی دۆحە چەند هەفتەیەکە پلانی بۆ دانراوە و ئاماژەی بەوەدا کە دەزگای ئاسایشی شاباک چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی هێرشەکەی قەتەر دەکات. ماریڤ لە زاری بەرپرسێکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، "هیچ کەسێک لە بیناکەی دۆحە نەیدەتوانی ڕزگاری بێت" لای خۆیەوە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دا، "دەستی ئێمە دەگاتە سەرکردەکانی حەماس لە هەموو شوێنێک، ئەوانیش ناتوانن خۆیان بشارنەوە"، سوێندیشی داوە سەرکردەکانی غەززە و حەماس لەناوببەن "ئەگەر مەرجەکانی ئێمە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە قبوڵ نەکەن". وەزیری بەرگری ئیسرائیل زیادی کرد: هەرکەسێک بەشداری لە ٧ی ئۆکتۆبەردا کردبێت، تەواوی باجەکەی دەدات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەناڵی ئیسرائیلی برۆدکاستینگ بڵاویکردەوە کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا هێرشەکەی دۆحە ئەنجام بدات سەرەڕای ناڕەزایەتی سەرکردە ئەمنییەکان سەبارەت بە کاتی هێرشەکە. لەدوای هێرشەکە، ئیسرائیل رایگەیاند "گەشبینە" بە ئەنجامەکەی و سەرکەتوو بووە. بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هێرشەکەی بە هەنگاوێک وەسف کرد کە ئەگەری هەیە کۆتایی بە جەنگی غەززە بهێنێت. لەلایەکی دیکەوە حەماس هێرشەکەی بە شکست زانی و جەختی کردەوە کە هیچ کام لە سەرکردە باڵاکانیان نەکوژراون. بەگوێرەی زانیاریی گرووپەکە، پێنج کەس لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستدا: هیمام حەیا، کوڕی خەلیل حەیا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس، جیهاد لەبەد ئەبو بیلالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی خەلیل حەیا و سێ لە یاریدەدەرەکانیان. دواتر قەتەر رایگەیاند، یەکێک لە کارمەندانی ئاسایشی قەتەریش لەو هێرشەدا کوژراوە. میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل پێشبینیکراوە لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بەرپرسی باڵای حەماسی تێدا ئامادەبن، لەوانەش: خەلیل حەیا، زاهیر جەبارین، محەممەد دەروێش، نزار عەوادەڵڵا و خالید مەشعەل. بێجگە لە خەلیل حەیا، تاوەکو ئێستا حەماس هیچ زانیارییەکی لەبارەی چارەنووسی سەرکردەکانی دیکەی رانگەیاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میواندارییەکی گرنگی ئەنجامدا. لەم کۆبوونەوەیەدا، وەزیرانی دارایی و پلاندانان، لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئامادە بوون. ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، خستنەڕووی دوایین زانیارییەکان بوو لەبارەی دانوستانەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها دۆزینەوەی هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان. موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی، دووپاتیکردەوە« کە لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە داهاتەکانی عێراق بۆ ساڵی 2025 کراوە. هەروەها، گرنگییەکی زۆر بە کێشەی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان دراوە، بەتایبەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی یەکجارەکی بۆ ئەم گرفتە، تاوەکو لە داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە. یەکێکی دیکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە، خستنەڕووی دوایین ئەنجامەکانی دانوستانەکانی حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان بوو. ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم ئاراستەی ئەنجومەنی دەوڵەت بکات بۆ بڕیاری کۆتایی. لە ماوەی ئەم مانگەدا، مووچەی خانەنشینانی عێراق چەند رۆژێک دواکەوت، ئەمەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە و کاردانەوەی گەورەی بەدوادا هات. هەرچەندە وەزارەتی دارایی هۆکاری دواکەوتنەکەی بۆ "گرفتێکی هونەری" گەڕاندەوە، بەڵام ئەم پرسە بووە جێگەی بایەخێکی زۆر لەناوخۆی عێراقدا.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند: رزگارکردنی ئەلیزابێس تسورکۆڤ هاوڵاتی روسی-ئیسرائیلی دوای پرۆسەیەكی ئاڵۆز بووە، کە لەلایەن دەزگا تایبەتمەندەكانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند لایەنێک ئەنجامدراوە. رۆژی سێشەممە، 9-9-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ گوتی: "خۆشحاڵم ئاماژە بەوە بکەم کە ئیلیزابێز تسووکۆڤ، قوتابی زانکۆی پرینستن، کە خۆشکەکەی هاووڵاتییەکی ئەمریکییە، کەمێک لەمەوبەر لە لایەن کەتائیبی حیزبوڵڵاوە ئازادکرا". ترەمپ رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە ئێستا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە عێراق، "دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین مانگ ئەشکەنجە درابوو". سەباح نوعمان، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە مانگی ئازاری 2023 کۆمەڵێک كۆمەڵێكی لە یاسا دەرچوو هاوڵاتی روسی ئەلیزابێس تسورکۆڤیان رفاندووە، لە تاوانێکدا کە رەنگدانەوەی واقیعی دۆخی ئەمنی شارەکانی عێراق نییە. جەختیشیکردەوە: دەزگا ئەمنییەکان دوور لە چاوی میدیاکان کاریان کردووە بۆ پاراستنی نهێنی زانیارییەکان و زامنكردنی سەلامەتی رفێنراوەکە. وتەبێژەكەی سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە: هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییە ناوازەكان بووە هۆی دۆزینەوەو ئاشكراكردنی شوێنی دەستبەسەرکردنی لە ٩ی ئەیلولدا، كە دواتر رادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوەتەوە، گوازراوەتەوە بۆلای خوشکەکەی کە خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکییە. راشیگەیاندووە: دەزگاکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لەم تاوانە، تا رادەستی دادگا بكرێن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئاسايش و سهقامگيريى ناوچهكه دهخاته مهترسييهوه". سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "به تهواوى پشتيوانى قهتهرين و داوا له كۆمهڵگهى نێودهوڵهتى دهكهين ههموو ههوڵێک بدات بۆ رێگرى لهو كارانه و گێڕانهوهى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچهكه". دەقى پەیامەکە.. سهركۆنهى هێرشى ئهمڕۆى ئيسرائيل بۆ سهر دهوحه دهكهين كه ئاسايش و سهقامگيريى ناوچهكه دهخاته مهترسييهوه. به تهواوى پشتيوانى قهتهرين و داوا له كۆمهڵگهى نێودهوڵهتى دهكهين ههموو ههوڵێك بدات بۆ ڕێگرى لهو كارانه و گێڕانهوهى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچهكه.
وتەبێژى کۆشکى سپى ڕایدەگەیەنێت، پنتاگۆن ئاگاداری کردینەوە کە ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر حەماس لە قەتەر، هاوکات جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە هۆشدارییەکەی ترەمپ بۆ حەماس هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئیسرائیلەوە نەبووە. هاوکات بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، ئەندامانی شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەکە نەکوژراون، بەڵام ئەوەش دەخاتەڕوو لە هێرشەکەدا چەند کەسێک کوژراون کە ئاشکرای نەکردووە کێن. ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە هەماهەنگی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی (شاباک) هێرشی ئاسمانییان کردە سەر بارەگایەکی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەگوێرەی میدیاکان شاندی دانوستانکاری حەماس کراوەتە ئامانج. دوابەدواى هێرشەکە وتەبێژى کۆشکی سپی بەڕۆژنامەنوسانى وت: قەتەرمان دڵنیا کرد کە ڕووداوێکی لەو شێوەیە لەسەر خاکەکەی دووبارە نابێتەوە. ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ترەمپ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەمیری قەتەر و بنیامین ناتانیاهۆ قسەیکردوەو جەختی لە خواستی خۆی بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە. بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، ئەندامانی شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەکە نەکوژراون. حەماس باس لەوە دەکات، لە هێرشەکەدا شەش کەس کوژراون. لەنێویاندا: جیهاد لەبەد، هومام خەلیل حەییە، عەبدوڵڵا عەبدولواحید، موئمین حەسون و ئەحمەد مەملووک. بزووتنەوە فەلەستینییەکە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە بە "تاوان و پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان" ناودەبات و دەشڵێت، دەرخەری ئەوەیە ئیسرائیل هیچ رێککەوتنێکی ناوێ. بەگوتەی حەماس، کۆبوونەوەی سەرکردەکانی لە دەوحە بۆ ئەوە بووە تاوتوێی دوایین پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بکەن.
بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆببێتەوە و سێ تەوەری گرنگ و پەیوەست بە ژیانی خەڵک تاوتوێ بکات. تەوەرەکان بریتین لە: یاسای ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە، پێشنیارێک سەبارەت بە قەرز و پێشینەکانی هاونیشتمانییان، هەروەها ڕێکخستنەوەی ڕێکار و ڕێنماییەکانی تایبەت بە باج. یەکێک لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتییە لە: تاوتوێ کردنی پێشنیاری یاسای ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە. وەزارەتی پێشمەرگە داوای کردووە کە یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007ی پەرلەمانی کوردستان بۆ خانەنشینکردنی پێشمەرگە جێبەجێ بکرێت، لە جیاتی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2010ی عێراق. ئەم یاسایەی هەرێمی کوردستان ماف و ئیمتیازاتی زیاتری بۆ پێشمەرگە تێدایە، لەوانە زیادکردنی مووچە، هەژمارکردنی ساڵانی خزمەت، و دانپێدانان بە بڕوانامەکان. بەپێى زانیارییەکان ڕەزامەندیی زارەکی لەسەر ئەم پێشنیازە دراوە و چاوەڕوان دەکرێت سبەی بە فەرمی بڕیاری لەبارەوە بدرێت. تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پێشنیازێکی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە قەرز و پێشینەکانی بانکە بازرگانییەکان. ئەم پێشینانە بریتین لە: قەرز و سولفەی هاوسەرگیری، خانووبەرە، کشتوکاڵ، بازرگانی و جۆرەکانی دیکە کە هاوڵاتیان لە بانکەکان وەریانگرتووە و تا ئێستا نەگەڕێندراونەتەوە بۆ حکومەت. بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ بکرێت لەسەر چۆنیەتی و ماوەی وەرگرتنەوەی ئەم قەرزانە. بەپێی زانیارییەکان، لە بەرژەوەندیی خەڵک ڕێژەیەک لێخۆشبوون بۆ ئەم قەرزانە دەکرێت. تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ڕێکخستنەوەی ڕێکار و ڕێنماییەکانی باج، کە کاریگەری لەسەر کاسبکاران، پیشەوەران و کۆمپانیاکان دەبێت. حکومەتی عێراق داوای کردووە کە سیستمی باج لە هەرێمی کوردستان و ناوەند یەکبخرێت.
سەرچاوەیەکی باڵاى بزووتنەوەی حەماس بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، شاندی سەرکردایەتی بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتی خەلیل حەییا لە هەوڵی تیرۆرکردنیان لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕزگاریان بوو کە ڕۆژی سێشەممە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر کرانە ئامانج. ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەى ئەمڕۆ سێ شەممە، هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل باڵەخانەیەکی لە دەوحەی قەتەر بۆردوومان کرد و باس لەوە دەکرێت کۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەی حەماس کراونەتە ئامانج. میدیای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەکەی سەر دەوحە، خەلیل حەیە، سەرکردەی دیاری حەماس کراوەتە ئامانج. ئەو سەرچاوەیەى حەماس لەبەشێکى لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵى جەزیرە ڕوونی کردەوە کاتى هێرشە ئاسمانیەکەى ئیسرائیل شاندی سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە لەکۆبوونەوەدابوون و سەرقاڵى تاوتوێکردنى پێشنیاری ئاگربەستی دۆناڵد ترەمپ بوون بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست. لاى خۆشیهوه دوابەدواى ئەو هێرشەى ئیسرائیل وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیەی ئیسرائیل دەکەین کە بارەگای نیشتەجێبوونی چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حەماسى لە دەوحە کردە ئامانج. لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم "هێرشە تاوانکارییە پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی قەتەرییەکان و دانیشتووان"، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە دەوڵەتی قەتەر "بەرگەی ئەم ڕەفتارە بێباکانەی ئیسرائیل ناگرێت" یان "هەر کارێک کە ئاسایش و سەروەری وڵاتەکەی بکاتە ئامانج". دوای هێرشە موشەکییەکی ئیسرائیل بۆ سەر چەند سەرکردەیەکی حەماس لەقەتەڕ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەدۆحە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتییە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی قەتەڕ بڵاوکردەوە. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قەتەڕ لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەوردی چاودێری دۆخەی قەتەڕ و هێرشەکانی سەر دۆحە دەکەین، ئامۆژگاری هاوڵاتییانی ئەمریکی دانیشتوی قەتەڕ دەکەین لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و چاودێری هەژماری فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دۆحە بکەن ". سوپاسی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەوە دەڵێت، "هێرشێکی وردیان ئەنجامدا سەرکردایەتیی باڵای رێکخراوی تیرۆریستیی حەماسی کردە ئامانج". دەشڵێت، بۆ چەندین ساڵ، ئەم ئەندامانەی سەرکردایەتیی حەماس سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکەیان کردووە، راستەوخۆ بەرپرسن لە کۆمەڵکوژییە دڕندانەکەی 7ی ئۆکتۆبەر، هەروەها جەنگەکەیان دژی دەوڵەتی ئیسرائیل رێکخستووە و بەڕێوەبردووە". باس لەوەش دەکات، "پێش هێرشەکە، رێوشوێنی پێویست گیرابوون بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان بە هاووڵاتییانی سڤیل، لەوانەش بەکارهێنانی تەقەمەنی ورد و زانیاریی هەواڵگریی زیاتر".
تەلەفزیۆنى فەرمى سوریا، لەزارى سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (ئەنەکەسە) بڵاویکردەوە، ئەنجومەنەکە بانگهێشتی فەرمی لە حکومەتی سوریاوە پێگەیشتوە بۆ ئەوەى دیدارێک لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا لە دیمەشقی پایتەخت ئەنجامبدەن. ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد یان ئەنەکەسە دامەزراوەیکی سیاسییە لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی یان شەڕی ناوخۆیی سووریا دامەزراوە، ئەم دامەزراوە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە. بەپێى ڕاپۆرتى تەلەفزیۆنى سوریا، ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ماف و داخوازییەکانی کورد و ئایندەی وڵاتەکەیە، بەبێ ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) بەشداربن لەو کۆبوونەوەیەدا. ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە، بانگهێشتنامە فەرمییەکە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکى کاتى سوریاو کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریاى لەخۆ گرتووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەیوەندییەکانی نێوان ئەنجوومەنەکە و حکومەتی سووریا لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بووە. بەپێى وتەى ئەو سەرچاوەیە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ قبوڵکردنی بانگهێشتنامەکە و لیستی 15 کەسی لە سەرکردەکانی پێشکەش کردوە، کە بەرپرسانی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی و لیژنەی دانوستانیشیان تێدابووە. ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە، بەڵام پێدەچێت لەم مانگەدا بەڕێوەبچێت. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەم کۆبوونەوەیە ئاماژە بە دابەشبوون لە نێوان لایەنە کوردییەکاندا ناکات، سەرەڕای ئەوەی بە جیا لە کۆبوونەوەکانی شاندی پارتی (هەسەدە) لەگەڵ حکومەتی سوریا بەڕێوەدەچێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەنجومەنەکە پابەندە بە دیدگای سیاسی هاوبەشی کوردەوە، وە شاندی هاوبەشی کورد ئەو کەسەیە کە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە تاوتوێی چەسپاندنی دەستووری مافەکانی کورد لە سوریای نوێدا بکات".
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایهات، بەهۆی ناكۆكی لەبارەی داهاتە نانەوتییەكان، جارێكی تر یەكلاكردنەوەی چارەنوسی موچەی هەرێم دواكەوت. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، پرسی داهاتی ناوخۆ رەوانەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بکرێت بۆ بڕیاردان. هەروەها لەبارەی رادەستکردنی نەوت بڕیاردرا ئەو نەوتەی کۆمپانیاکانی ناوخۆ بەرهەمی دەهێنن، رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکرێت. بڕیارەکە وایە، بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆ گلدەدرێتەوە، باقییەکەی رادەست دەکرێت. بەپێی زانیارییە بەراییەكان، لەبارەی پرسی نەوت و داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بڕیاریداوە: ناكۆكییەكان لەبارەی داهاتی نانەوتیی (داهاتە فیدراڵییەكان) رەوانەی بەردەم (ئەنجومەنی دەوڵەت) بكرێت بۆ یەكلاییكردنەوەی، ئەمە لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم چاوی لەوە بوو پرسەكە لە دادگای فیدراڵی یەكلابكرێتەوە. لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە حكومەتی هەرێم دەستبكات بە رادەستكردنی نەوتی بەردەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بكرێت (پاش لێدەركردنی بڕی 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم).
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بەرهەمهێنەرەکانی کوردستان پڕۆپۆزەڵێکمان داوەتە حکومەتی عێراق و چاوەڕوانی وەڵامین. د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، سێ کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی و کۆمپانیاکان کراوە. هەموو ئەو بابەتانەی لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی داواکرابوون ئێمە جێبەجێمان کردوون. دواین شت لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان پڕۆپۆزەڵێکمان ئامادەکرد و داومانەتە حکومەتی عێراق و چاوەڕێین بەخێرایی وەڵاممان بدەنەوە. بەوتەی د.ئومێد سەباح، لە پڕۆپۆزەڵەکە کۆمپانیا نەوتییە بەرهەمهێنەرەکان داوای گرەنتیان کردووە، ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی دیراسە دەکرێن، بەو ئومێدەین بە زووترین کات وەڵاممان بدەنەوە بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە. د.ئومێد سەباح، لەسەر داهاتی نانەوتی دەڵێت: بیروبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان پێ گەیاندوون و بۆ ئەوەش چاوەڕێیی وەڵامین و ئێمە پشت بەستووین بە ماددە دەستوورییەکان بە تایبەت بە یاسا بەرکارەکانی وەک یاسای کارگێڕی دارایی، یاسای بودجە. بۆ ئەمەشیان چاوەڕوانی وەڵامین. ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەیە و چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر ئەو پڕۆپۆزەڵە بدرێت.
