کەشناسی، کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە هەندێک کات و شوێندا باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت. بەشی پێشبینییەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی3، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک. کەشناسێ سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی دووشەممە 6ی3، ئاسمان لەنێوان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینى نمە باران، کە هەندێ جار هەورە بروسکەشى لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و راپەڕین و رۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و کەرکووک، هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت و هاتنى شەپۆلێکى تۆز و خۆڵى مام ناوەند بەتایبەت بۆ شارى دهۆک، هەولێر و ناوچەکانى دەوروبەر و گەرمیان. لە کۆتایدا کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە بڵاوکردەوه. هەولێر: 23 سلێمانی: 21 دهۆک: 21 کەرکوک: 27 هەڵەبجە: 22 زاخۆ: 23 سۆران:21 گەرمیان: 27
نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 32ساڵەی ڕاپەڕینی گەلی کورد لە 5ی3ی ساڵی1991 پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: يادى سى و دوو ساڵهى ڕاپهڕينه مهزنهكهى ئازارى 1991 له خانهواده سهربهرزهكانى شههيدانى ڕاپهڕين و تهواوى شههيدانى كوردستان و پێشمهرگه قارهمانهكان و تهواوى گهلى كوردستان، به ههموو پێكهاتهكانييهوه پيرۆز دهكهم. به ڕێز و شكۆوه يادى شههيدان دهكهينهوه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان دهنێرين. ڕاپهڕين ههستانێكى مێژوويى و يهكلاكهرهوهى جهماوهريى سهرتاسهريى گهلى كوردستان بوو به ههموو چين و توێژ و پێكهاتهكانييهوه كه به پشتگيريى پێشمهرگه و بهرهى كوردستانى، له دژى ستهم و زۆردارى ڕاپهڕى. پێشمهرگه و ڕۆڵهكانى كوردستان بۆ ئازادى، بۆ ژيان و داهاتوويهكى باشتر بۆ گهلى كوردستان، گيانيان خسته سهر دهست و بهرهنگارى مهرگ بوونهوه. يهكڕيزى و تهبايى، ههوێنى سهركهوتنى ڕاپهرين بوو كه ههموو دهستكهوتهكانى گهلى كوردستانى له ئازادى، پهرلهمان، حكوومهت، فيدراڵى و چهسپاندنى مافهكانى له دهستوورى عێراقى فيدراڵدا بهديهێنا. ئێستاش گهلى كوردستان به ههموو پێكهاته و هێز و لايهنه سياسييهكانييهوه، دهبێ وانهى سهركهوتن له ڕاپهڕين وهربگرن. دهبێ يهكڕيزى و تهبايى و يهكترقبووڵكردن و پێكهوهكاركردن، بكهنه ههوێنى سهركهوتن و داهاتوويهكى باشتر بۆ گهلهكهمان. لهم ياده شكۆدارهدا، دووپاتى دهكهينهوه كه ههموو ههوڵ و توانامان بۆ ئهوه دهبێت ههموو پێكهوه كار بكهين بۆ بهديهێنانى ئامانجه پيرۆزهكانى ڕاپهڕين و ئهو خهونانهى شههيدان لهپێناوياندا گيانیان بهخشى. وهك چۆن له ڕاپهڕيندا پێكهوه سهركهوتين، گهلى كوردستان به ههموو ڕهنگ و پێكهاتهكانيهوه سهركهوت، ئێستاش سهركهوتن و مسۆگهركردنى داهاتوويهكى باشتر بۆ گهلى كوردستان، تهنيا و تهنيا يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى و يهكترقبووڵكردنه. بهرز و شكۆدار بێت يادى ڕاپهڕين. شاد و ئارام بێت گيانى شههيدان.
هاوڵاتی لێپرسراوێکی باڵای سەربازی ئەمریکا، بەسەردانێکی رانەگەیەنراو سەردانی بنکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان کرد. مارک میلی، سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەو بڕوایەدا کە سەربازانی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی سوریا، کە ھاوبەشیانن دەتوانن بەرەوپێشچوون بەدیبھێنن لە رووبەرووبوونەوەی دزەکردنی تیرۆریستانی داعشدا. سەردانەکەی مارک میلی بۆ سوریا، دوای نزیکەی ھەشت ساڵ لە جێگیربوونی ھێزەکانیان دێت، بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا و ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی ئەرکی هەشت ساڵەی سوپای ئەمەریکایە لە شەڕی دژی داعشدا. ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا سەردانەکەی بۆ سوریا شایانی ئەو مەترسیانە بووە، بە ئاماژەدان بە پەیوەندی گەشتەکەی بە ئاسایشی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، گوتی "ئەگەر پێتان وایە ئەوانە پرسێکی گرنگن، ئەوا وەڵامە دروستەکە بەڵێیە." ڕۆژی هەینیش ژەنەڕاڵ میڵی لە سەفەرێکدا بۆ ئیسرائیل لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆبوویەوە و ئامانجیشی تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بوو بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە.
هاوڵاتی شەش وڵاتی ئەورووپی ڕۆژی شەممە" نیگەرانییەکی زۆر"یان دەربڕی سەبارەت بە زیادبوونی ناکۆکیو پەرەسەندنی گرژییەکانی کە لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندا هەیە. فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و پۆڵەندا و ئیسپانیا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی سەر هاوڵاتیانی ئیسرائیل و توندوتیژی ئیسرائلیان بۆ سەر هاوڵاتیانی فەلەستینی شەرمەزارکرد . لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم جۆرە کارانە تەنها بۆ توندوتیژی زیاتر ڕێگە خۆش دەکات و ئاماژە بەوە کراوە: "دەبێت ئەو بەرپرسانە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی تەواو و یاسایی ببنەوە پێویستە هەموو ئەو کارانەی کە هەڕەشە لە ئاشتی و هاندانی توندوتیژی دەکەن بوەستێت" جەختیشیان کردەوە کە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ هەمووان تاکە چارەسەرێکی گونجاوە بۆ کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین. دەشڵێن،" دژایەتیی خۆمان دووپات دەکەینەوە لەبەرامبەر هەموو ڕێوشوێنە یەکلایەنەکان کە بێ گفتوگۆو لە لایەن یەکلایەنەوە ئەنجامدەدرێت، لەوانەش فراوانبوونی ئەو ڕێکەوتنانەی کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی نایاسایین" ئەو وڵاتانە داوایان لە حکومەتی ئیسرائیل کرد کە لە بڕیاری ئەم دواییەی پاشگەزبێتەوە کە بڕیارە زیاتر لە 7,000 یەکەی نیشتەجێبوون لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو دروستبکات .
هاوڵاتی سەلاحەدین دەمیرتاش بانگەوازی لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کرد و رایگەیاند، جارێکیش گوێ لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بگرن. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) تویتێکی لەبارەی دۆخی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بڵاوکردەوە کە مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش لە هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن کشاوەتەوە. دەمیرتاش لە تویتەکەیدا بانگەوازی لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد کە گوێ هەدەپە بگرن. هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، " جارێکیش گوێ لە هەدەپە بگرن. چارەسەر لە یەکێتی، یەکسانی و دیموکراسی بەهێزدایە. ئێمە پێکەوە دەتوانین سەربکەوین." لەلایەی دیکەوە میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپەش لەبارەی ئەم پرسە قسەی کرد و وتی، " لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئێمە ڕەچاوی پێشکەوتنەکانی سیاسەتی تورکیامان کردووە و بۆمان دەردەکەوێت کە بەردەوامبوونی کارەکانمان گرنگە لە بنیاتنانی ئایندەیەکی هاوبەش و دیموکراسیانە بۆ گەلان با گومانی تێدا نەبێت کە هیچ کەسێک وەک هەدەپە ئامانجی وەڵامدانەوەی پێویستی ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراسی خەڵکی تورکیا نییە." سانجار پێشوازی لە قسەکانی کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کرد کە وتبوی ' هەموو رەنگەکان لەسەر مێزێک کۆدەکەینەوە' و وتی، " ئەم پرسە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هەڵدەسەنگێنین."
سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ شەممە 28 خوێندکاری کچ و سێ مامۆستا لە ژمارەیەک خوێندگەی کچان لە شاری ورمێ بە هۆکارێکی نادیار ژەهراویی بون و بۆ نەخۆشخانەکانی ئەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان گوازراونەتەوە. هاوکات لە شاری سنە ژمارەیەک خوێندکاری خوێندگەی دواناوەندیی (جەننەت)ی کچان ژەهراویی بون و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لەو شارە گوزراونەتەوە. روداوەی ژەهراویبون شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتوەتەوە و ئەمڕۆ لەو شارە ژمارەیەک خوێندکاری خوێندگەی (حەزرەتی مەعسومە)ی کچان بەهۆی ژەهراویبونەوە رەوانە نەخۆشخانە کراون. هاوکات لەگەڵ ژەهراویبونی ژمارەێک خوێندکاری کچ لەو سێ شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی تەبرێز و ئەراک و بوجنورد روداوی هاوشێوە رویداوە و ژمارەیەک خوێندکاری کچ ژەهراویبون. زیاتر لە یەک مانگە روداوەکانی ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار لە ئێران رۆژانە دوبارە دەبێتەوە و تا ئێستاش هۆکاری ئەو روداوانە ئاشکرا نەکراوە. دەستەی تەندروستیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ سبەینێ یەکشەممە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان سەبارەت بە روداوی ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار بەڕێودەچێت و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستیی بە راوێژ لەگەڵ یەکتر هەوڵی ئاشکرا کردن و چارەسەریی ئەو دیاردەیە دەدەن.
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان لە وەرزی یاسادانانی بەهارەیدا نەیتوانیوە وەک پێویست بە ئەرکى یاسادانان و چاودێریکردن هەڵسێت و لە ئەم خولى گرێدانەدا تەنها شەش یاساى پەسەند کردووە، 10پەرمانتاریش لەماوەی شەش مانگ هیچ قسە و بەشدارییەکیان نەبوه. ئەمڕۆ شەممە 4ی2ی 2023 ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا راپۆرتی چاودێری و هەڵسەنگاندنی خۆی لەسەر کارەکانی شەش مانگی رابردوی پەرلەمان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە ئەوە کرد: "ئەو یاسایانەى پەرلەمان لە شەش مانگی رابردودا دەریکردوون، هەم لە روى (شکلى) و هەم لە روى (مەوزوعی)ـیەوە گرفتیان هەبووە و کوالێتیان وەک پێویست نییە، بۆیە زۆرترینیان یان نەچونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، یان هەر دواى دەرچونیان پێویستیان بە هەموار هەبووە". باسی لە ئەوەش کرد: "هەروەها وێڕاى ئەو هەموو ناڕەزایی و کەموکوڕى و داوایەى هەبووە، متمانە لە هیچ وەزیرێک نەسەندراوەتەوە. لەلایەن ژمارەى یاسایی ئەندامانیشەوە هیچ یادداشتێک بەمەبەستى داواى پرساندن پێشکەش نەکراوە". لە درێژەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەنوسییەکەدا ئینستیتیوتی پەی ئەوەشی خستە ڕو: "بەرنامەى کارى دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەڵ خواستە هەنوکەییەکانى خەڵکى کوردستاندا پێک نایەتەوە، بۆیە بەردەوام نارەزایی لەلایەن ئەندامانى ئۆپۆزیسیۆنەوە دەربڕدراوە و پەشێوى دروستبووە". ئاشکراشیکرد: "لە ئەم خولەى گرێدانەشدا 10 پەرلەمانتار ماوەى شەش مانگ لە دانیشتنەکاندا هیچ قسەیەکیان نەکردووە و هیچ بەشدارییەکیان نەبووە". ئینستتیوتی پەی ، لە کۆنگرەکەدا ،چەند داواکارییەکی له پەرلەمانی کوردستان کرد، بۆ باشکردنی ئەدای کارەکانی
دەستەی گشتی گومرگی عێراق ئەمڕۆ شەممە، نوسراوی ئاڕاستەی ناوچه گومگرییەکان کرد . ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی خواردنەوە کحولیەکان کرد. دەستەی گشتی گومرگی عێراق ئەمڕۆ شەممە 4ی3ی2023 له بەیاننامەیەکدا بڵاویکرەوه،" بە نوسراو سەرجەم ناوچەکان و ناوەندەکانی گومرگی ئاگادار کراونەتەوە کە ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی خواردنەوە کحولیەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە بکەن". ئاماژەی بەوەشکرد، "رێنماییەکەی لەسەر بنەمای یاسای هاوردەکردنی شارەوانی ژمارە (1) بۆ ساڵی 2023 بووە، کە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی، ژمارە (4708) بۆ ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە".
حکومەتی ئێران لە مانگی شوباتدا ١٣ کوردی لەسێدارەداوە کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا، ١٣ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدراون. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئامارێکی لەبارەی لەسێدارەدان و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کورد لە مانگی رابروودا بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەکە، لەو مانگەدا ١٣ هاوڵات کورد سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەشڵێت، لەو مانگەدا ٨٢ هاوڵاتی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون و لەو ژمارەیە سزای زیندانی بەسەر ١٢ کەسدا سەپێندراوە و ئەوانەی دیکەش چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگا دەکەن. هەروەها باسی ئەوە دەکات کە لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، پێنج و منداڵ و چوار ژن هەن و چارەنووسی بەشێکیان نادیارە. لەبارەی دۆخی کۆڵبەرانیش کۆمەڵەکە ئاشکرای دەکات کە لە مانگی شوباتدا سێ کۆڵبەر بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و کۆڵبەرێکیش لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراوە و ١٢ کۆڵبەریش بریندار بوون. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەو مانگەدا سێ ژن و پێنج پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و دوو ژنیش کوژراون.
دەستەی گشتی بۆ بەدواداچوونی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی شوباتدا 18 بوومەلەرزە تۆمارکراون. سەمیرە ڕێدا خەلەف، بەڕێوەبەری بەشی چاودێری بومەلەرزەزانی لەوەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کۆی گشتی ئەو بوومەلەرزانەی تۆمارکراون لە تۆڕی چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق بۆ مانگی شوبات گەیشتووەتە (18)" بوومەلەرزە، لەوانە (11) بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق." وە (5) بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران و دوو بوومەلەرزە لە تورکیا. ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزی ڕووداوە بومەلەرزەییەکان لە نێوان (1.7-4.8) پلە بووە، لەکاتێکدا قووڵایی فۆکەسییان لە نێوان (5-23) کم بووە". ئاماژەی بەوەشکرد، "چالاکییە بومەلەرزەییەکان لە عێراق لە پارێزگای نەینەوا چڕبووەتەوە و گەیشتووەتە (6) بوومەلەرزە، دوو بوومەلەرزە لە پارێزگای میسان، و هەریەکەیان پارێزگاری کەرکوک و ئەنبار، هاوکات پێنج بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران تۆمارکراوە، بە تایبەتی لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام". ، جگە لە تۆمارکردنی دوو بوومەلەرزە لە ناوخۆی تورکیا." لە نزیک سنوورەکانی لەگەڵ عێراق. لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە بوومەلەرزە هاتووە، "لە 6ی شوباتی 2023 چالاکیی بومەلەرزەیی لە تورکیا لە نزیک سنووری تورکیا و سوریا ڕوویداوە، کە ژمارەی ڕووداوە بومەلەرزەییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە (700) بوومەلەرزە، و چالاکییە بومەلەرزەییەکان تا ئێستاش بەردەوامە، و ناوچەکەش". of that activity has expanded over درێژی هەڵە کاریگەرەکان لە ناوچەکەدا، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان و کوژراوان، کە لە (51) هەزاری تێپەڕاند لە تورکیا و سوریا، و دەیان هەزار بریندار، لە... جگە لە زیانێکی زۆری پێکهاتەیی بە ژێرخانی ناوچەی ڕوودانەکە. وە لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوه، "کاریگەری هەندێک لەرزینە بەهێزەکان بۆ زۆربەی پارێزگاکانی عێراق درێژبووەوە، لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەستیان پێکراوا لە پارێزگانی هەرێمی کوردستان و هەندێک لە پاێزگاکانی تری عێراق، لەوانەش بەغدا، بە پلەی جیاوازی هەستکردن، " ڕوونی دەکاتەوە کە "هیچ زیانێکی گیانی و زیانی ماددی لە شارەکەدا تۆمار نەکراوە."
هاوڵاتی مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش، دوای کۆبونەوەی شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کە ساڵێکە هەوڵی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا دەدەن، لە هاوپەیمانێتیەکە بە شێوەیەکی نافەرمی کشایەوە و رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدا نین کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بێت. ئاکشەنەر داوای لە ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ و مەسنور یاڤاش سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەنقەرە کرد کە دەستپێشخەری بکەن و خۆیان کاندید بکەن کە هەردوو سەرۆک شارەوانییەکە سەر بە جەهەپەن. بەڵام دوابەدوای قسەکانی ئاکشەنەر، ئیمامئۆغلۆ و یاڤاش تویتیان بڵاوکردەوە و پشتگیری خۆیان بۆ کەمال کلچدارئۆغلۆی سەرۆکیان دەربڕی. ئەم هەڵوێستەی ئاکشەنەر لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە گشتی کاردانەوەیەکی توندی لێکەوتەوە. کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە لەم بارەیەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و وتی، " ئێمە هەوڵ دەدەین، هەموو لایەنەکان کۆبکەینەوە و لە ئەردۆغانیزم رزگارمان ببێت." پارتی کرێکارانی تورکیاش لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، " خەڵکەکەمان لەدژی کۆشکەکەی ئەردۆغان ئیرادەی خۆی پیشان دەدات، لەدژی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، کاندیدێکی هاوبەش هەڵدەبژێرێت و کۆتایی بە دەسەڵاتی رەشی ٢٠ ساڵی ئاکەپە دەهێنێت." لەلایەکی دیکەوە، ئوندەر ئیشلەیەن ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی چەپی تورکیا رایگەیاند، ئەم هەڵوێستەی ئاکشەنەر بە مەبەستی هەماهەنگیکردنە لەگەڵ ئاکەپە. هەڵوێستێکە بۆ وڵامدانەوەی ئەردۆغان کە پێی دەڵێت بگەڕێتەوە بۆ نێو هێلانەکەت. ئەم پێشهاتە، هاوکێشەکانی تورکیای بە تەواوی گۆڕیوە و پارتە سیاسیەکان کەوتووەنەتە خۆیان کە هاوسەنگی نوێ دروست بکەن. چاوەکان لەسەر کۆبونەوەیەکی رۆژی دووشەممە ٦ی مانگە کە جارێکی دیکە هاوپەیمانی گەل کۆدەبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا روون نییە، ئایا مەراڵ ئاکشەنەر بەشداری لە کۆبونەوەکەدا دەکات یان نا! هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی بەڕێوەبەری پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەم بارەیەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات و هەر لەم بارەیەوە، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپەش) کۆدەبێتەوە.
هاوڵاتی بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، ئەمساڵ عێراق شایەتی پێشکەوتنێکی بەرچاو و سەرنجڕاکێش و بەرجەستە دەبێت بۆ کەرتی بانکی و جەختیشدەكاتەوە لە بەرەوپێشچوونی بەکارهێنانی ئامێری کاش و کەمکردنەوەی پارەی کاش و ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ هاووڵاتیان سەقامگیر بكرێت. عەمار حەمد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوە کرد، کەرتی بانکی شاهیدی چاکسازی ڕوونە، کە بە فشاری گواستنەوەی دەرەکی دەستی پێکردووە. ئەوەشی ڕوون کردەوە، دەوڵەت بەشێوەیەکی گشتی ئاڕاستەی بەکارهێنانی ئامێری کاش دەکات و لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی کەرتی بانکیدا، کە بەدەست هەندێک کێشەی کۆنەوە دەناڵێنێت، بۆ ئەوەش بەکارهێنانی کاش کەم دەکاتەوە و ئامێری كاش دەخاتە بەردەست.
گۆڤارێک ئاشکرای دەکات ئێران دوو هێندەی رابردو چەک و کەرەستەی سەربازیی رەوانەی روسیا کردوە و ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی سەربازیی دژی تاران و بۆ ئەو مەبەشتە وەزیری بەرگریی و فەرماندەی گشتی هێزەکانی رەوانەی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. گۆڤاری (فۆڕێن پاڵسی) ئەمریکی لە راپۆرتێکدا لە زاری پێنج بەرپرسی وڵاتانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بڵاوی کردوەتەوە؛ ئێران سەرەڕای ئەو فشارانەی لەسەریەتی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی بۆ روسیا بۆ زیاتر لە دوو هێندەی رابردو زیاد کردوە. بەرپرسەکانی ناتۆ ئاماژەیان بەوە کردوە؛ ئەو چەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران لە جەنگی دژی ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن دەبێتە هۆ درێژبونەوەی ماوەی جەنگەکە. بە وتەی پێنج بەرپرسەکەی ناتۆ بۆ فۆڕێن پاڵسی: ئەمریکا و هاوپەیمانانی بەرپرسیاری سەرەکیی راگرتنی ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازیی ئێرانن بۆ روسیا بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کاریگەر سەرەڕای سزاکانی واشنتۆن دژی ئەو وڵاتە نەیتوانیوە ببێتە هۆی راگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران. لە لایەکی دیکەوە دانا سترۆول، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ (ئەلجەزیرە) رایگەیاندوە؛ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) دابینکردنی پێداویستییەکانی رێکاری سەربازیی لە دژی ئێران لە ئەستۆیە و دەبێت وەزارەتەکە ئامادەکاریی بکات بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەڵام واشنتۆن دوای شکستی فشاری سیاسی و دیپلۆماسی پەنا بۆ بژاردەی سەربازیی دەبات. سترۆل وتویەتی؛ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە چوارچێوەی پلانی نوێی پاراستنی هاوپەیمانانی واشنتۆن سەردانی وڵاتانی ئۆردن، میسر و ئیسرائیل دەکات و بە مەبەستی بەرەنگاربونەوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئێران لەگەل بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆدەبێتەوە. هاوکات رۆژی هەینی مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە کاتی کۆبونەوە لەگەڵ یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تەلئەبیب رایگەیاند؛ گفتوگۆیان کردوە سەبارەت بە مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی. نوسینگەی گاڵانت لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ تلئەبیب و واشنتۆن جەخت لە هاوکارییەکانیان دەکەنەوە بۆ رێگریی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران و دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی لە لایان کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل بکات. پێشتر رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) بڵاوی کردبوەوە؛ جۆ بایدن وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی راسپاردەوە بۆ ئامادەکارییەکانی بە مەبەستی بەکارهێنانی بژاردەی سەربازیی دژی ئێران و تەنانەت ژمارەیەک بنکەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتەش دیاریی کراون کە لە ئەگەری شکستی تەواوەتیی دانوستان و رێککەوتنی ئەتۆمیی بکرێنە ئامانج.
هاوڵاتی پڕۆژەی یەک ڕۆژ گۆڕانکاری پڕۆژەیەکی دیکۆمێنتەری ڕۆژنامەوانییەو لەلایەن دوو ڕۆژنامەوانی کوردەوە کاری لەسەر کراوە و زانکۆی دورهامی بەریتانی بڕیاری کڕینی دەدات و بۆ لەمەودوا پرۆژەکە دەبێتە بەشێک لەسەرچاوەی زانستی بۆ خویندکاران لە زانکۆکە. ئاکۆ ئیسماعیل و شاهۆ عەبدولقادر دوو ڕۆژنامەوانی کوردن و لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێن. ساڵی ٢٠٢٢ بە هاوبەسی لەگەڵ ڕێکخراوی سکیسمستۆن پێشانگایەکی فۆتۆگرافیان لەبارەی جەنگ و لێکەوتەکانی کردەوە بەناوی یەک رۆژ گۆرانکاری کە فۆتۆکان لە کوردستان و عێراق و سوریا تۆمارکرابوون، هەروەها کورتە فیلمێکیان لەبارەی ڕزگاربوویەکی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە بەرهەمهێنا بەناوی بۆنی سێو، کە لە زیاد لە پێنج جار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا و زانکۆکاندا نمایشکراوە. یەکێک لە گرنگترین گەشتەکانی ئەم پرۆژەیە لە زانکۆی دورهام بوو کە یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی بەریتانیاو دوای نمایشکردنی لە زانکۆکە بەفەرمی بڕیاری کڕینی تەواوی پڕۆژەکەدرا. ئەم پڕۆژەیە دەبێتە بەشێک لە سەرچاوەی زانستی بۆ خوێندکاران و بۆ هەمیشە و بەردەست دەبێت، هەروەها زانکۆکە خاوەنی مۆزەخانەی گەورەی شارەکەیە و لە داهاتوو ئەم پڕۆژەیە نمایشی دەبێ لە نێو مۆزەخانەکە. ئاکۆ ئیسماعیل کە رۆژنامەنووسێکی کوردە و پێشتر پەیامنێری ڕۆژنامەی هاوڵاتی بووە لە کوردستان و ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە و وتی، ئەم پڕۆژەیە بەشێک لەو کارانەمە کە کاتێک کاری رۆژنامەوانیم دەکرد و ئەو رووداوانەی کاریگەری لەسەرم دروستدەکردن بەتایبەت دیمەنی ئەو پەنابەرانەی کە لەدەستی داعش هەڵهاتبوون تۆمارم دەکردن، کە کارەکە بەگشتی باس لەوەدەکات چۆن جەنگ کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵکی دادەنێت و چۆن ژیانیان دەگۆڕێ. هەروەها چۆن گرنگە رۆژئاوا لەسەر ئەم تاوانانە بێنە دەنگ کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدات، چونکە ئەم رووداوانە پەیوەندیان بە هەموو مرۆڤایەتییەوە هەیە. هەروەها ئاکۆ ئاماژە بەوەدەکا، لە فۆتۆکاندا بە وردی هەست بەوە دەکەیت کە چۆن ژیانی منداڵان گۆراوە. هەروەها لە فۆتۆکاندا چەندین چیرۆکی قوربانیانی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەمان گێڕاوەتەوە بەتایبەت وێنەی عەلی کە یەکێک بووە لە ڕزگاربووەکانی هەڵەبجە و کاتێک گەڕایەوە بۆ هەڵەبجە وێنەیم لە تەنیشت گۆڕەکەیەوە گرت. ئەم پرۆژەیە لە میدیاکانی بەریتانیا بە گرنگییەوە ڕووماڵی کراو هەریەکە لە کەناڵی ئای تی ڤی بەریتانی لەو بارەیەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە باس لەوە دەکات ئەم پرۆژەیە چۆن سەرنجی زانکۆی دورهامی ڕاکێشاوە و بڕیاری کڕینیان داوە و هەروەها کەناڵەکە دەڵێ ئەم پرۆژەیە دەبیتە بەشێک لەو بەرهەمانەی بۆ نەوەکانی داهاتوو بەردەست دەبێ بۆ خوێندکاران. هەروەها رۆژنامەی زە جۆرنەلیست مەگەزین کە ڕۆژنامەی فەرمی یەکێتی نەتەوەی ڕۆژنامەنووسانی بەریتانیایە و راپۆرتیکی بڵاوکردۆتەوە بەناوی پیشاندانی راستی جەنگ کە باس لەو پرۆژە فۆتۆگرافییە دەکا. شاهۆ عەبدولقادر، ڕۆژنامەنووس و ڤیدیۆگرافەرێکی خەڵکی کەرکوکە و باسی لە پڕۆژەکەی دەکات و دەڵێ لە مەیدانی جەنگا ھەمیشە لێڵی و ناڕوونی ھەیە، ھەمیشە کاتێک جەنگ دەناسین و لێی تێدەگەین کە تەواودەبێت! من بڕوام بەو چیرۆکانەیە کە دوای جەنگ روودەدەن ، چونکە تارمایی جەنگ ، ھەمیشە لەبوونی قوربانیانی جەنگدا وەک تراوما دەمێننەوە. هەروەها شاهۆ دەڵێ، بەحوکمی ئەوەی وەک زۆرینەی مرۆڤی رۆژھەلاتی ناوەڕاست و تایبەتتت کورد قوربانی جەنگیین. منداڵیم لەکەمپ و ساتی جەنگدا بووە. شاهۆ باسی لە فۆتۆکانی دەکا و دەڵێ، من ھاتووم فیگەری منداڵم لەفۆتۆکانم زەق کردووەتەوە وەک یەکەمین و گەورەترین قوربانی جەنگ لەھەمان کاتیش منداڵ ھیمایەبۆ ھیوا . منداڵانی فۆتۆکانم منداڵانێکی خاوەن خەون و ژیاندۆستن، لەھەمان کاتیش گرنگیم بەبابەتی ژینگەی جەنگ داوە ، چۆن کاتێک جەنگ دێت، باڵندەکان ئاسمان جێ دەھێڵن، ماسییەکان دەمرن... بەپێی ستەیتمێنتی فەرمی زانکۆکە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە بەشێکی هەمیشەیی لە بەشی هونەری ئامادەیی زانکۆکە و لەوێ بەردەست دەبن بۆ نەوەکانی داهاتوو و خوێندکاران و ستافی زانکۆکە هەروەها و ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی زانکۆکەن دەتوانن کارەکان ببینن. لە ڕێگەی بەرنامەی پێشوەختەوە لەگەڵ زانکۆکە. هەروەها زانکۆکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەم کارە ناوازەیە پاڵپشتی وانەوتنەوە و بەشداریکردنی نوێ لەبواری هونەری پراکتیکی هونەری هاوچەرخ و دەکا و بیری ڕەخنەی بەهێزکر دەکات . هەروەها پڕۆژەکە بەشێوەی ئۆنلاین بۆفیستیڤاڵی هونەری لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەردەست دەبێ. ئەلێکس کۆڵین ود، سەرپرشتیاری هونەری هاوچەرخ لە زانکۆی دورهام لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند، زانکۆکەمان بەرنامەی پێشانگای کورت خایەنی هەیە کە بەشێکە لە پرۆسەی فێرکردن و گەشەپێدانی خوێندکاران، هەروەها ئەم پێشانگایەمان کڕیوەتەوە پڕۆژەکەمان بەلاوە گرنگ بووە بۆ زانکۆکەمان بۆ ئەوەی هەمیشە لەبەر دەست بێ بۆ خوێندکاران بە مەبەستی فێرکردن و بەدواداچوونیان لەبارەی جەنگ و لێکەوتەکانی کە ئاسانکاری دەکات بۆ خوێندکاران. دورهام یەکێکە لە گرنگترین زانکۆکانی بەریتانیا و کە گرنگی بە هونەری هاوچەرخ و بەڵگەنامەیی دەدات، نزیکەی پێنج هەزار کاری کڕیوەتەوە لە ماوەی نێوان سەدەی بیست و بیست و یەکدا. لەناو ئەم پڕۆژەیەدا کورتە فیلمێکیشی تێدایە کە کاری ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە کوردەیە و لەلایەن کلێر وێبستەرەوە کاری دەرهێنەری بۆ کراوە، لەلایەن ڕێکخراوی سکیمستۆنەوە بەرهەمهێنراوە کاری میوزیکیشی لەلایەن رزگار حەمە ڕەوفەوە بۆکراوە. لەو بارەیە کلێر وێبستەر کە دەرهێنەرە لە ڕێکخراوی سکیمستۆن وتی، ئێمە خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین کە زانکۆی دورهام ئەم پڕۆژەی کڕیوە ئێمە شانازی دەکەین کە زانکۆکە لە ئاستی بەرزی ئەم کارانە تێگەیشتوە و بڕیاری کڕینیداوە. ئەم پڕۆژەیە دەچێتە خوێندنگاکان و بەردەست دەبێ بۆ هەموان تاکو خەڵک تێبگەن کە چی روودەدا. ئەمە سودی زۆری بۆ خوێندکاران و هەموو ئەوانە دەبێ کە لەداهاتوودا ئەم کارە دەبینین. چۆن ژیانی خەڵکی گۆڕاوە لە ماوەیەکی کەمدا. ئەم کارە گرنگییەکەی لەوەدایە کە چۆن ئەم وێنانە زانیاری دەدات بەوانەی دەیبینن و چۆن دەتوانێ بیرکردنەوەی خەڵک بگۆڕێ.
