ئەمریکا رەتی دەکاتەوە بە بەرپرسانی عێراقدا پەیامی بۆ کۆماری ئیسلامی رەوانە کردبێت و لێدوانی بەرپرسانی ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمیی بە ناڕاست لەقەڵەم دەدات. نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند؛ پێچەوانەی لێدوانی حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران هیچ پەیامێک سەبارەت بە چالاککردنەوە رێککەوتنی ئەتۆمیی لە واشنتۆنەوە بە بەرپرسانی عێراقدا بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران رەوانە نەکراوە. پرایس وتویەتی: تەنها بەپرسانی ئێران دەتوانن وەڵامی ئەوە بدەنەوە کە بۆچی ئەو هەمو لێدوانە ناڕاستە لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمیی دەدەن. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لێدوانەکانی ئەمیرعەبدوڵاهیانی سەبارەت بە وەرگرتنی پەیامی واشنتۆن لە رێگەی وەزیری دەرەوەی عێراقی بە "درۆ" ناو هێناوە و جەختی لەوە کردوەتەوەکە هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی پێشوی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی روی نەداوە. رۆژی یەکشەممەی رابردو ئەمیرعەبدوڵاهیان لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤیزیۆنی (ئەلعالەم)ی وڵاتەکەی رایگەیاند؛ لە کاتی گەشتەکەی بۆ بەغدا و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ، فوادحسێن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە پەیامی واشنتۆنی سەبارەت بە چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی پێ راگەیاندوە. زیاتر لە دوو مانگە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی رایانگەیاندوە کە ئەمریکا خوازیاری چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمییە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پەیامێکی رەوانەی تاران کردوە لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوە و کۆشکی سپی ئەمریکا سەرجەم لێدوانی بەرپرسانی دەسەڵاتی تارانیان سەبارەت بەو رێککەوتنە رەت کردوەتەوە. یەک مانگ دوای ناڕەزایەتییەکان ئەمریکا رایگەیاند سەرنجیان لەسەر پشتیوانیی لە خەڵک و خۆپیشاندەرانی ئێران دەبێت و ئامانجیان چالاک کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نابێت و ئەوەش بوە هۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن و هەر لێدوانێکی بەرپرسانی واشنتۆن لەسەر رەتکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی بەهای دۆلار لە بەرامبەر تمەندا زیاتر بەرز دەکاتەوە.
حکومەتی عێرق و حکومەتی هەرێم لەسەر پڕۆژه یاسایی بوردجەی2023 ڕێکەوتن و پشكی ههرێمی كوردستان له بودجهکە كه بریتییه له 12.67%. ئیخلاس دلێمی، ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی2ی2023 به میدیای نزیک لەپارتی راگهیاند،كه رێككهوتنی كۆتایی لهنێوان حكومهتی ههرێمی كوردستان و حكومهتی فیدراڵی لهبارەی پڕۆژە یاسایی بودجه كراوه و پشکی هەرێم بە %12.67 دیاریکراوه ئاماژەی بەوەش کردوه، كه مووچه و شایسته داراییهكانی هێزهكانی پێشمهرگه لهسهر خهرجی سیادی دهبێت. ئەو پەرلەمانتاره سهبارهت بهو رێژهیهی دیاریكراوه، جەختی لهسهر ئهوه كردهوه، تا ئهنجامدانی سهرژمێری له عێراقدا، 12.67% له كۆی گشتی بودجهی فیدراڵی بۆ ههرێمی كوردستان تهرخاندهكرێت و دوای ئهنجامدانی سهرژمێریش، ئهو رێژهیه بهگوێرهی رێژهی ژمارهی دانیشتووانی ههرێمی كوردستان گۆڕانكاری بهسهردادێت.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لەسەر پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی و نەیارانی کۆماری ئیسلامی هۆشداریی دەداتە ئەوروپا و رایدەگەیەنێت ئەتوانن موشەکەکانیان بگەیەننە ئەو وڵاتانە. حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە رێوڕەسمێکدا لە شاری ئابادان لە باشوری وڵاتەکە رایگەیاند؛ سوپای پاسداران بەشێوەیەک موشەکەکانی رێکخستوە کە نەگاتە ئەوروپا لە کاتێکدا ئەو موشەکانە توانای ئەوەیان هەیە. سەلامی وڵاتانی ئەوروپای تۆمەتبار کردوە بە پشتیوانیی لە نەیارانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکانیان و وتی؛ چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەوروپا رادەستی نەیارانی نیشتەجێی ئەو وڵاتانە کراوە و لە روی میدیا و راگەیاندنەوە پشتگیریان دەکرێت بۆیە هیوایان ئەوەیە ئەو وڵاتانە پشتیوانی و پشتگیرییەکانیان راگرن. ئەو وتیشی؛ ئێران توانای کۆنتڕۆڵکردنی گواستنەوەی نەوتی لە کەنداو هەیە و ئەوروپا پێویستی بە سوتەمەنی و ئاسایش هەیە و ئەگەر ئەوانە لەدەست بدات روبەڕوی کێشە و قەیرانی قوڵ دەبێتەوە. فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوەتەوە کە کۆماری ئیسلامی دانی بەخۆیدا گرتوە و دەبێت ئەورپا رێزی ئەو دانبەخۆدانانە بگرن چونکە دەتوانن موشەکەکانیان بەشێویەک رێکخەن کە توانای بڕینی مەودای تا ئەوروپای هەبێت. هەڕەشەکانی سەلامی لە کاتێکدایە پێشتر ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران لەگەل ئاشکراکردنی موشەکێکی نوێ بە ناوی (پاوە) رایگەیاند وەک رێز بۆ ئەوروپا توانای موشەکەکانیان بۆ دوو هەزار کیلۆمەتر سنوردار کردوە و دەبێت ئەو وڵاتانە رێزی خۆیان بگرن بۆ ئەو هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی.
لەسەر چوار ماددەی یاسایی هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی ڕێککەوتن. دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ ، سێشەممە 28ی2ی2023 لەسەر یاسا و شێوازی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوە بچێت کۆبونەوە و لەسەر چورماددەی یاسایی هەڵبژاردن ڕێککەوتن. بەپێی زانیارییەکانی میدیایی نزیک لەپارتی، ئەو چوار ماددەیەی کە دەزگای هەڵبژاردنی هەردوو حیزب ،لەسەری رێککەوتن بریتین لە: یەکەم : هەڵبژاردن بە چوار بازنە بکرێت. دووەم: هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە، نیوە بە لیستی داخراو. سێیەم: ژمارەی کورسیی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانیی عێراق بێت. چوارەم: هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی عێراق بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عێراق.
ئاژانسی رویتەرز رایگەیاند، لە شەشی شوباتەوە کە چەند بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری کوردستانیان هەژاند و کاولکاری و کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لێکەوتەوە، ٤٠هەزار هاوڵاتی سوری تورکیایان جێهێشتووە و گەڕاونەتە سوریا. مازین عەللوش بەرپرسی هێزەکانی گروپێکی چەکداری سوریا لە دەروازەی باب ئەلهەوا (جیلڤەگوز) بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، لە دەروازەکانی باب ئەلهەوا، جەرابلوس، باب ئەلسەلام و گرێ سپێ، نزیکەی ٤٠ هەزار هاوڵاتی سوریا تورکیایان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان. بەرپرسێکی سەربازی لە دەروازەیەکی نێوان سوریا و تورکیاش کە ناوی ئاشکرا نەکردووە، بۆ رۆیتەرزی پشتڕاستی کردووەتەوە کە ٤٠ هەزار سوری تورکیایان جێهێشتووە و پرۆسەی گەڕانەوەی سوریەکان تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. لە جەژنی قوربانی ساڵی رابردووەوە، حکومەتی تورکیا هاتوچۆی هاوڵاتیانی سوریای لەنێوان ئەو وڵاتە و تورکیای قەدەغەکردبوو، بەڵام دوای بومەلەرزەکانی شەشی شوبات رێگریەکان هەڵگیران و لە ئێستادا هەر سوریەک داوا بکات، دەتوانێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی. بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان، تەنیا لە باکوری کوردستان و تورکیا بەهۆی بومەلەرزەکانەوە، زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ ئاوارەی سوریا گیانیان لەدەستداوە. ئەو کاولکاریەش بووەتە هۆی ئەوەی هاوکاریەکان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ ئاوارەکان کەم بێتەوە و بەگوێرەی هەندێک لە میدیاکانی تورکیا، هەڵوێستی نەژادپەرستی لەدژی سوریەکان دوای بومەلەرزە زیادی کردووە و هاوڵاتیانی تورکیا ئامادە نین، خانووەکانیان بە ئاوارە سوریەکان بدەن. لەبەر ئەو هۆکارانەش، ئاوارە سوریەکان ناچار دەبن، بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان. زۆربەی ئەو ئاوارانەشی دەگەڕێنەوە، سەر بە گروپ و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانن و بۆیەش لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارەکان نیشتەجێ دەبن.
سێ زیندانیی دیکە لە کرماشان لەسێدارە دران و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریی دەدەن لە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ژمارەیەکی دیکە لە زیندانیکراونی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردوەتەوە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سێ کەس لە زیندانی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون. بە پێی زانیارییەکان تەنها ناسنامەی یەک کەس لەو سێ کەس بڵاو کراوەتەوە کە ناوی (ک.س) تەمەنی 47 ساڵ خەڵکی شاری کرن لە پارێزگای کرماشان بوە و لەگەڵ دو زیندانیکراوی دیکە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختی کەسوکاریان لەسێدارە دراون. ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی کرماشان لەسێدارە دراون. رۆژی رابردوش حەوت کەس لە زیندانییەکانی زاهیدان و بیرجەند لەسێدارە دران و بڕیارە رۆژی چوارشەممە سێ زیندانیی دیکە لە زیندانی ورمێ لەسێدارە بدرێن. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ رۆژی دوشەممەی رابردو سێ زیندانیکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەرخی، وەحید بەیزایی و ئەمیرعەلی بایرەمی لە زیندانی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژوری تاکەکەسی گوازراونەتەوە. بە گشتی لە ماوەی سێ رۆژدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لانیکەم 10 کەس لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون و بەو پێیە لە ماوەی کەمتر کە دوو مانگدا لە رۆژهەڵات 29 کەس لەسێدارە دراون. لە دوای ناڕەزایەتییەکانەوە تەنها لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا سزای سێدارە 26 کەس لە زیندانەکانی سنە ، ورمێ، ئیلام و کرماشان جێبەجێکراوە و جێبەجێکردنی ئەو سزای سێدارە لە زیندانەکانی کەرج و زاهیدان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.
هە٭پە٭گە هەواڵێکی میدیاکانی تورکیای بەدرۆ خستەوە کە دەڵێت، ئەندامێکیان بە ناوی رەمەزان گونەش لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن میتەوە ڕفێندراوە و براوەتە تورکیا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکا٭نی پارا٭ستنی گە٭ل (هە٭پە٭گە) لە راگەیەندراوێکدا، هەواڵێکی میدیاکانی تورکیای بەدرۆ خستەوە کە رایانگەیاندبوو، لە ئۆپراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری تورکیادا، ئەندامێکیان بەناوی رەمەزان گونەش لە سلێمانی ڕفێندراوە و براوەتە تورکیا. هە٭پە٭گە دەڵێت، " ئەوە کەسەی کە باسی دەکەن (رەمەزان گونەش) سێ ساڵ لەمەوبەر لەنێو ریزەکانمان هەڵهاتووە، دواتر هاوسەرگیری کردووە و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە. بۆیەش هیچ پەیوەندیەکمان بە رەمەزان گونەشەوە نییە. رەمەزان گونەش دوو مانگ لەمەوبەر چووەتە شاری دهۆک و لەوێ خۆی رادەستی دەوڵەتی تورکیا کردووە. بەڵام میدیاکانی شەڕی تایبەتی تورکیا، وەهای نیشان دەدەن کە گوایە رەمەزان گونەش ئەندامی ئێمەیە و لە ئۆپرسیۆنێکدا لە سلێمانی دەستگیرکراوە. بەمەش دەیانەوێت ئەم بابەتە وەک سەرکەوتنی میت لەقەڵەم بدەن." هەپەگە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هیچ کەسێک بەم 'درۆیانە' هەڵنەخەڵەتێت و گوێ لە هەواڵە ناڕاستەکانی میت و میدیاکانی تورکیا نەگرێت.
هاوڵاتی پاریزەری گیراوانی بادینان، بەشدار حەسەن:هەواڵێکی خۆش بۆ زیندانیانی سیاسی لە چاکسازیەکانی کوردستان ئەمڕۆ تیمی پارێزەران سەردانی بەشی یاسایی چاکسازی گەورانی هەولێرمان کرد بۆ بینینی چەند سزادراوێک و هەروەها بەدواداچون لەسەر ئازاد کردنی لە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان هەریەک لە ( ئەیاز کەرەم و گوهدار زێباری و شڤان سعید و هاریوان عیسا ) ، بەڕێز بەڕێوەبەری بەشی یاسایی دڵنیایی پێداین و پێی ڕاگەیاندین کە هەرچواریان هيچ کێشەیان نییە و رۆژی (١٦/٣/٢٠٢٣) ئازاد دەکرێن بێ گیروگرفت ان شاءاللە . هەروەها ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانیش سەرەتای مانگی ( ٩ )ی ئەمساڵ ئازاد دەکرێت بێ ( افراج شرطی ) هەروەها بەڕێز دادوەر ( احمد رمضان ) لە چاکسازی گەورانی هەولێر پێی ڕاگەیاندین کە لەمڕۆوە وەک ئەندامی داواکاری گشتی ڕازین لەسەر (افراج شرطي) بۆ زیندانیانی سیاسی ئەوانەی بە پێی ماددە یەک لە یاسای ژمارە ٢١ ی ساڵی ٢٠٠٣ ی پەڕلەمانی کوردستان سزادراون .
هاوڵاتی ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجە دەڵێت ،کێشەی سەرەکیی دواکەوتنی پڕۆژەیاسای بودجە، نیگەرانیی سوننەیە لەو بڕە پارەیەی بۆ پارێزگا سوننەنشینەکان دانراوە و"عێراق نابێتە خاوەنی یاسای نەوت و گاز و پەسەندکردنی ئەو یاسایە خەونە." جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیای رووداو ڕایگەیاند،"هێشتا پڕۆژەیاسای بودجە ئاڕاستەی پەرلەمان نەکراوە، ناشزانین شاندی هەولێر و بەغدا لەسەر چی رێککەوتوون، بەڵام دەگوترێت پشکی کورد بە نزیکەی 14٪ دیاریکراوە"، دەشڵێت ئەگەر کورد بە کەمتر لە 14٪ رازیبێت "کارەساتە"، لەبەرئەوەی بەگوێرەی پسوولەی خۆراک، رێژەی کورد لە عێراق 14٪ـیە. دەشڵێت لە هەفتەی داهاتوودا پڕۆژەیاسای بودجە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت و، ئەگەر هەیە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی نیسان یاساکە پەسند بکرێت. بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە چوار بەربەست لەبەردەم پڕۆژەیاسای بودجەدا هەن ئەوانیش پشکی کورد و پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پشکی سوننە و کەمی ئەو بڕە پارەیەی بۆ پارێزگاکانیان تەرخان کراوە. هەروەها هەوڵەکانی لابردنی محەممەد حەلبووسی، لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن بەشێک لە لایەنە شیعەکانەوە و ئەو شەڕەی کە لایەنەکان دەیکەن بۆ ئەوەی زۆرترین پارەیان لە بودجەدا دەستبکەوێت لە رێگەی ئەو پۆستانەی لە وەزارەتەکان وەریانگرتووە. بەگوتەی جەمال کۆچەر، شاندەکەی هەرێمی کوردستان هیچ زانیارییەکیان بە پەرلەمانتارانی کورد کە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نەداوە و نازانن لەسەر چی رێککەوتوون،لەو باوەڕەدایە رەنگە هەردوولا لەسەر رادەستکردنی بڕێک لە گازی سرووشتی و دۆسیەی نەوت "رێکبکەون". لەبارەی پڕۆژە یاسای نەوت و گازیش ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "لەوەتەی عێراق هەیە نەوتی هەیە، یاسای نەوتیشی نییە، بۆیە پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز خەونە و عێراق نابێتە خاوەنی یاسای نەوت و گاز."
هاوڵاتی دوو کەشتی جەنگی ئێرانی ڕۆژی یەکشەممە لە بەندەرێکی ئاوی ڕیۆ دی جانیرۆ جێگیربوون لە دوای ئەوەی سەرۆکی بەرازیل لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا مۆڵەتی دا سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لەو کارە. دەسەڵاتی بەندەری ڕیۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کە کەشتی جەنگی ئای ئاڕیس ماکران و ئایرس دینا هەردوکیان بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتوونەتە بەندەرەکە. رۆیتەرز لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاویکردەوە کە بەرازیل دواکەی ئێرانی ڕەتکردۆتەوە بۆ ئەوەی ڕێگەبدات دوو کەشتی جەنگی ئەو وڵاتە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا لە بەندەرێکی ڕیۆ بمێننەوە دوای ئەو فشارانەی ئەمریکا خستییە سەر سەرۆکی بەڕازیل و هاوکات لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا گەشتێک بح ئەمریکا دەکات بۆ بینینی بایدن. کارلۆس ئێدواردۆ هۆرتا ئارێنتز جێگری سەرۆکی دەستەی دەریایی بەرازیل ڕەزامەندی خۆی دا بە کەشتییەکان بۆ مانەوە لەو بەندەرەی ڕیۆ لە نێوان 26ی شوبات تا 4ی ئازار. بوونی کەشتییە جەنگیەکانی ئێران لە کەناراوەکانی بەڕازیل بەردەوامە لە بێزارکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا کە دەیەوێت پەیوەندی نزیکتر لەگەڵ ئیدارەی لولا دروست بکات کە لە 1ی کانوونی دووەمەوە بووەتە سەرۆکی ئەو وڵاتە. هاوکات لە 15ی شوباتدا، ئیلیزابێس باگلی باڵیۆزی ئەمریکا داوای لە بەرازیل کرد کە ڕێگە بە کەشتییەکان نەدات لەو بەندەرە بمێننەوە. ئەو باڵوێزە ڕاشیگەیاند،"لە ڕابردوودا ئەو کەشتیانە ئاسانکاریان کردووە بۆ بازرگانی نایاسایی و چالاکییە تیرۆریستییەکان، هەروەها لەلایەن ئەمریکاوە سزادراون بەڕازیل نەتەوەیەکی دەسەڵاتدارە، بەڵام ئێمە بە توندی باوەڕمان وایە ئەو کەشتیانە نابێت لە هیچ شوێنێک دابنێرن". هەبونی پەیوەندییەکی دبلۆماسی لەگەڵ ئێران یەکێک بوو لە هەوڵە بەرچاوەکانی لولا لە ماوەی سەرۆکایەتی خولی پێشوویدا،کە ساڵی 2010 گەشتی بۆ تاران کرد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ مەحمود ئەحمەدی نەژادی سەرۆک کۆماری ئەو کاتە کاتێک بەدوای دەڵاڵکردنی ڕێکەوتنی ناوکی نێوان ئێران و ئەمریکادا بوو.
هاوڵاتی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی رایگەیاند، بۆ راگرتنی پەلامارەکانی رووسیا پێویستییان بە فڕۆکەی جەنگیی نوێ هەیە. ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بە بەردەوامی پەلامارەکانی سوپای رووسیا بۆسەر وڵاتەکەی کرد و گوتی: "٢٧ی شوبات هێزەکانی رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پەلاماری چەندین خاڵیان داوە لە ئۆکراینا". سەرۆکی ئۆکرانیا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە ١١ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لە کۆی ١٤ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە خستووەتە خوارەوە و گوتی: "هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی تاکوو لەتوانایاندا بێت بەتوندترین شێوە بەرەنگاری پەلامارە ئاسمانیی و مووشەکییەکانی رووسیا دەبنەوە. کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی کایەی ئاسمانیی ئۆکراینا، پابەندە بە فڕۆکەی جەنگیی نوێوە". هاوکات سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، سوپای رووسیا هێرشەکانی لە لیمان، کوپیانسک، باخمووت، ئاڤدیڤکا و شاختێرسک چڕکردووەتەوە و لە هێرشەکانی دا بە چەکی قورس ناوەندە مەدەنییەکان بۆردومان دەکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 81 هێرشی هێزەکانی رووسیایان لە پێنج ئاراستەی جیاوازەوە تێکشکاندوون، هەروەها فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیاش لە جۆری سوخۆ-25 خراوەتەوەخوارەوە. ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لە ئەگەری پێدانی فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو، ئەوا بەشێوەیەکی کاریگەرتر رێگە لە پەلامارەکانی رووسیا دەگرن و گوتی: "بۆیە پێویستییمان بە فڕۆکەی جەنگیی نوێ هەیە و بەم جۆرە دەتوانین لە تەواوی ناوچەکان دەوڵەت لە تیرۆری رووسیا بپارێزین". زێلێنسکی باسی لەوەشکرد کە بە تایبەت لە ناوچەی دۆنێتسک پێکدادانەکان بەچڕی بەردەوامن و هەوڵەکانی سەربازانی ئۆکراینای لە بەرگریکردن لە باخموت و شارەکانی دیکەی ئۆکراینا بەرامبەر پەلامارەکانی رووسیا بەرز نرخاند. ساڵێک بەسەر جەنگی نێوان رووسیا – ئۆکرانیا تێدەپەرێت، تائێستا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ چارەسەری نێوانیان، جگە لە زیانی گیانی و ماددی شەڕی مۆسکۆ و کیێڤ، کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ئابووری جیهان.
هاوڵاتی بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە واژۆی سالار محەمەد سەرۆکی لیژنەی بەدواداچون و دابەشکردنی بەنزینی لەسەرە تێیدا هاتوە، ئاگاداری سەرجەم بەنزینخانەکان دەکەن، لەمەودوا تەنها بەبڕی 40 هەزار دینار بەنزینی 800 دیناری بدرێتە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان. لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، بۆ پاسەکان تەنها بەبڕی 40 هەزار دینار، بەنزینی 690 دیناری، بۆ ئۆتۆمبێلی تاکسیەکانیش تەنها بەبڕی 30 هەزار دینار بەنزینیان پێبدرێت. هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان ئامانجی سەرەکی بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە سنوردارکردنی پێدانی بەنزینی 800 دیناری و 690 دیناری، بۆ رێگەگرتن لە قۆرخکاری و فرۆشتنەوەی لەبازاڕەکان دەگەڕێتەوە. دەرچونی ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردودا بەهۆی کەمی بەنزینەوە، دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری راگیرا.
هاوڵاتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) رایگەیاند، بەھۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە نزیکەی پێنج ھەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیھان بەفیڕۆچووە. عەلا ئەلیاسیری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاى سۆمۆ، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، "بڕی 4 ههزار و 823 بهرمیل نهوتی خاو له تانكهكانی كۆمپانیای نهوتی باكوورهوه رژاوه، ئهمهش بههۆی كاریگهری بوومهلهرزهكهی توركیا و وهستانی ههناردهكردنی نهوت بۆ بهندهری جهیهان". گوتیشی: "ئەو بڕە هەناردەیەی کە پلانی بۆ دانرابوو بۆ مانگی شوباتی 2023 کاریگەری نەبووە، بەهۆی بوونی عەمبارکردنی نەوتی خاوی کەرکووک لە تانکەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە بەندەری جەیهان". بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی نەوت کاردەکات لەسەر دۆزینەوەی دەروازی نوێ بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی عێراق.
هاوڵاتی شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردن سەردانی سەرجەم لایەنەکان دەکات و ئەمڕۆ سێشەممەش لە هەولێر سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن. شاندەکە بە سەرۆکایەتیی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە و لەسەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەن. رۆژی رابردووش سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە. ئەم کۆبونەوانەی شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەدێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن باسی لەوەکرد، دوای گەڕانەوەی لایەنەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەکاتەوە. بەپێی زانیارییەکان، سەردانی ئەو شاندە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە تاوەکو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. هاوکات بەپێی زانیارییەکان، لە دوو رۆژی رابردوودا، شاندەکە لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش کۆبوونەتەوە بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. ئەمەشلە کاتێکدایە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە هەولێر لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن کۆدەبنەوە و پرسەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
هاوڵاتی کۆشکی سپی ڕۆژی دوشەممە، فەرمانی بە دەزگا فیدراڵییەکان کرد، کە لە ماوەی 30 رۆژدا ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک لەسەر مۆبایل و ئامێرەکانیان قەدەغە بکەن، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی ئەو ئەپڵیکەیشنە، بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، کە کۆمپانیای "بایت دانس"ی چینی خاوهندارێتی دەکات. ئهم یاسایه لەلایەن جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا دهرچووه، شالاندا یۆنگ بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی، نووسراوێکی ئاڕاستهی سهرجهم دام و دهزگاكانی حكومهتی كردووه. هۆکاری قەدەغەکردنی ئەوئاپڵیکەیشنە دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا پێیوایە بۆ سیخوڕی بەکاردێت لە لایەن چینەوە هەربۆیە بە پێی بڕیارێی حکومەتەکەی بایدن "بەهۆی مەترسییەکانی ئەو ئەپڵیکەیشنە، بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، کە کۆمپانیای "بایت دانس"ی چینی خاوهندارێتی دەکات".بڕیاری قەدەغە کردنی دراوە . سەرۆکایەتی ئەمەریکا رایگەیاند، فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی ئەمەریکا کردووە، كه لە ماوەی 30 رۆژدا بڕیاری قەدەغەکردنەی تیكتۆك جێبەجێ بکەن، ئهمهش لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا، بە یاسایەک کە لەلایەن کۆنگرێسەوە دەرچووە و قەدەغە کراوە، بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە لەسەر هەر ئامێرێک یان مۆبایلێک کە سەر بە حکومەت بێت. ئەم بڕیارەی ئەمەریکا رۆژێک دوای ئەوە دێت کە بڕیارێکی هاوشێوەی حکومەتی کەنەدا دەرچووە، بەپێی ئەو بڕیارە دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکەی لەسەر هەریەکێک لە مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی قەدەغە کردووە، چونکە "ئاستێکی قبوڵنەکراوی مەترسییەکانی لەسەر تایبەتمەندی و ئاسایشی تێدایە". ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو کۆمیسیۆنی ئەوروپاش ئەو ئهپڵیكهیشنهی لەسەر ئامێرەکانی قەدەغە کرد.
