هاوڵاتى دانیشتنی پەرلەمانی عێراق شكستی هێنا و كە بریاربوو ئەمڕۆ ناوی بالیۆزەكان پەسەندبكرێت و کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکى نادیار دواخرا. بەپێی راگەیەنراوێکى راگەیاندنى پەرلەمان بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى بۆ کاتێکى نادیار دواخست. بڕیاربوو لەم دانیشتنە لیستی ناوی باڵێوزەکان پەسەند بکرێت کە نیوەیان لە لایەنە سیاسییەکانەوە کاندیدکراون چونکە هیچ دەستەبەرییەک نییە لە خولی داهاتوو بەم شێوازە بڕوات، بەڵام دانیشتنەکە سەری نەگرت و پێناچێت تا پاش هەڵبژاردن هیچ دانیشتنێک بکرێت. فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان لە بەیاننامەیەکى کورتدا رۆژى هەینى رایگەیاند، رۆژى دووشەممە ٢٠/ ٩ /٢٠٢١ کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ کۆبوونەوە ئاساییەکانى پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە.
هاوڵاتى تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە سێ هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ١٩٢ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٤٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٨٧٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. لەسەرەتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٧٨ هەزار و ٤١٢ كەس و لەوانە ٢١ هەزار و ٨٦٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٦٧ هەزار و ٨١٨ كەسیان چاكبونەتەوە
هاوڵاتى موراد قەرەیلان، پێنج ئامانجی دەوڵەتی توركیا ئاشکرا دەکات، کە لە هەموویاندا شکستی هێنا و دەڵێت:”ئەم دەوڵەتە ویستی ئێمە لەناوببات، بەڵام نەیتوانی و خۆی کەوتووەتە لێواری لەناوچوون”. ئهمڕۆ دووشهممه 20ی ئهیلولی 2021، موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە و فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل، بۆ هێزەکانی گەریلا قسەی کرد و باسی لە پێنج ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەی ئاشتیی و سەپاندنی شەڕ بەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریی کوردستاندا، کە بریتن لە:” -یەکەمین ئامانجی پیلانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەستپێکردنەوەی شەڕ و دروستکردنی هاوپەیمانی دژە کورد ئەوە بوو، کە بە گۆشەگیریی ڕەها و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەرمان، پاشەکەشەمان پێبکات. -ئامانج دووەمی ئەوە بوو، کە تا ساڵی ٢٠١٧ هێزی گەریلا پاکتاو بکات و سیستمی کۆنترۆڵی فەرماندەیی لەناوببات. -ئامانجی سێیەمی ئەوە بوو، کە بە توندوتیژیی و فشاری فاشیستانە، جەماوەری باکووری کوردستان کپ بکات و پاشان ئیرادەیان تەسلیم بکات، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیویست سیاسەتی دیموکراتیکی کورد بە گشتیی بخاتە ژێر فشارەوە، هەموو سەنگەرەکانی داگیر بکات و هاوکات بزووتنەوە چەپە سۆسیالیستەکانی تورکیاش بە یەکجاریی لەناوببات. -ئامانجی چوارەم ئەوە بوو، کە بە بەکارهێنانی هێزی سیاسیی، لایەنەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بخاتە ‘یاریی تیرۆرەوە’ و بەم شێوەیە ڕۆژئاوا پاکتاو بکات. -ئامانجی پێنجەمیان لەناوبردنی بەرخۆدانی خەڵکی ئێزدیی شەنگال بوو تا دیسان بیانخاتە ژێر فشاری خۆی. موراد قەرەیلان دەربارەی ئاکامەکەشیان وتویەتی”بەدڵنیاییەوە نەیتوانی بە هیچ کام لەو ئامانجانە بگات، بەم هۆیەوە تووشی قەیرانێکی هەمەلایەنە و قووڵ بووە”. قەرەیلان بە گەریلاکانی وتووە”ئیتر هەموو کەسێک چاوەڕوانی قۆناغی پاش ئەم دەوڵەتەیە و کەس لەسەر داهاتووی دەوڵەتەکە گفتوگۆ ناکات، ئەم دەوڵەتە ویستی ئێمە لەناوببات، بەڵام نەیتوانی و خۆی کەوتووەتە لێواری لەناوچوونەوە”.
هاوڵاتى سهرۆكی هاوپهیمانی كوردستان رایگهیاند:" پێویسته پهیامهكانی هاوپهیمانی كوردستان زیاتر و باشتر بگهیهنرێن به هاووڵاتییان له پێناو بهرچاو روونی زیاتر كه هاوپهیمانی كار بۆ بهدهستهێنانی مافهكانی كورد دهكات و لهتوانایدایه لهبهغدا رێككهوتن بكات بۆ زامنكردنی ماف و شایستهكانی هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان". ئهمڕۆ دووشهممه 20ی ئهیلولی 2021، قوباد تاڵهبانی، سهرۆكی هاوپهیمانی كوردستان، بهئامادهبوونی دهرباز كۆسرهت رهسوڵ و سهفین مهلا قهره لهگهڵ بازنهكانی ههڵبژاردنی هاوپهیمانی كوردستان له ههولێر كۆبووهوهو ڕایگەیاند:" پێویسته پهیامهكانی هاوپهیمانی كوردستان زیاتر و باشتر بگهیهنرێن به هاووڵاتییان له پێناو بهرچاو روونی زیاتر كه هاوپهیمانی كار بۆ بهدهستهێنانی مافهكانی كورد دهكات و لهتوانایدایه لهبهغدا رێككهوتن بكات بۆ زامنكردنی ماف و شایستهكانی هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان. له كۆبوونهوهكهدا كه كاندیدهكانی هاوپهیمانی كوردستان ئامادهی بوون، گفتۆگۆكرا لهبارهی رێڕهوی بانگهشهی ههڵبژاردن و جهخت له پاراستنی ئارامی و سهقامگیری و پێشێلنهكردنی یاسا و رێنماییهكانی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكان كرایهوه، ههروهها باس له ئامادهكارییهكانی ئهنجامدانی مهڕاسیمی ناساندنی كاندیدهكانی هاوپهیمانی كوردستان له ههولێر كرا. كۆبوونهوه جهختی كردهوه كه پێویسته پهیامهكانی هاوپهیمانی كوردستان زیاتر و باشتر بگهیهنرێن به هاووڵاتییان له پێناو بهرچاو روونی زیاتر كه هاوپهیمانی كار بۆ بهدهستهێنانی مافهكانی كورد دهكات و لهتوانایدایه لهبهغدا رێككهوتن بكات بۆ زامنكردنی ماف و شایستهكانی هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان. قوباد تاڵهبانی، سهرۆكی هاوپهیمانی كوردستان جهختی كردهوه كه: "بهیهكهوه لهبهغدا بههێزتر دهبین و دهتوانین ههموو ئهو پهیام و بهڵێنانهی كه بههاووڵاتیانمان داوه بهدهستیان بهێنین بۆیه داواتان لێدهكهم زیاتر كار لهسهر گهیاندنی پهیامی هاوپهیمانی كوردستان بكهن كه لهپێناوی یهكڕیزی و زامنكردنی مووچهو خزمهتگوزاری باشتر و سهقامگیری". سهرۆكی هاوپهیمانی كوردستان رایگهیاند: "دهبێ كاربكرێت تا تێكۆشهرانی یهكێتی و گۆڕان لهشاری ههولێر رۆڵی خۆیان ببینن لههاندانی هاووڵاتیان بۆ بهشداریكردن لهپرۆسهی دهنگدان بۆ ههڵبژاردنی نوێنهرانی خۆیان بۆ داكۆكی كردن لهمافه رهواكانی گهلی كوردستان". قوباد تاڵهبانی وتیشی: "بۆ گهڕاندنهوهی هاوسهنگی هێز لهههرێمی كوردستان و بهدهستهێنانهوهی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان و یهكڕیزی نهتهوهكهمان دهنگ بدهن به كاندیدهكانی هاوپهیمانی كوردستان".
هاوڵاتى وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە بواری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باش چوونەتە پێشەوە بەڵام بۆ بهردهوامبوونیشی پێویستمان به هاوكاری و یارمهتییهكانی ئهمریكا و هاوپهیمانان و رێككهوتنی سیاسیی لایهنه سیاسییهكانی كوردستانه." ئەمڕۆ دووشەممە، 20ئەیلولی 2021 بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وهزیری پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان پێشوازیی له رۆبهرت پالهدینۆ، كۆنسوڵی ئهمریكا لە هەولێر و كۆلۆنێڵ دۆگلاس، راوێژكاری باڵای سهربازیی هێزهكانی ئهمریكا کرد. وهزیری پێشمهرگه رایگەیاند:" لە بواری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باش چوونەتە پێشەوە بەڵام بۆ بهردهوامبوونیشی پێویستمان به هاوكاری و یارمهتییهكانی ئهمریكا و هاوپهیمانان و رێككهوتنی سیاسیی لایهنه سیاسییهكانی كوردستانه." وهزیری پێشمهرگه لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، ئهمریكا و هێزهكانی ئهو وڵاته بهدۆستی سهرهكی خۆیان و هێزی پێشمهرگه دهزانن و "خوازیاری ئهوهین كه پێكهوه له بنبڕكردنی تهواوهتی تیرۆریستان بهردهوام بین له پێناو پاراستنی ئاسایش و سهقامگیریی عێراق و ههرێمی کوردستان و ناوچهكه." لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئاماژە بەوە دراوە کە كۆنسوڵی گشتیی ئهمریكا له ههولێر، روونیكردهوه "ئهمریكا شانازی بهدۆستهكانییهوه دهكات و قارهمانیێتی هێزی پێشمهرگه بهرز دهنرخێنێت." وتیشی "شهڕهفمهند و پابهندین به هاوكاری و ههماههنگییهكانمان لهگهڵ حكومهتی ههرێمی کوردستان و هێزی پێشمهرگه." سەبارەت بە چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل دەڵێت "لهم پرسهدا ههنگاوی باش چوینهته پێشهوه و بۆ بهردهوامبوونیشی پێویستمان به هاوكاری و یارمهتییهكانی ئهمریكا و هاوپهیمانان و رێككهوتنی سیاسیی لایهنه سیاسییهكانی كوردستان ههیه." هەروەها کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لەبارەی پرسی چاکسازیی رایگەیاند، ههوڵهكانی وهزارهتی پێشمهرگه بۆ چاكسازی لای ئەوان "جێگەی بایهخە." دەشڵێت "مێژووێكی درێژی دۆستایهتی و هاوپهیمانیمان لهگهڵ كورد ههیه و ئایندهی ههردوولامان گهشه." وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەدات کە كۆبوونهوه به گفتوگۆكردن لەبارەی گرنگیی نزیكبوونهوهی زیاتری نێوان وهزارهتی پێشمهرگه و وهزارهتی بهرگریی عێراق كۆتایی هات. له كۆبوونهوهکەدا سهربهست لهزگین، بریكاری وهزارهتی پێشمەرگە، فهریق جهمال محەممەد، سهرۆكی دهستهی ئهركان و راوێژكارانی باڵای وهزارهت و بهڕێوهبهری چاكسازی وهزارهت ئامادەبوون.
هاوڵاتى هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند:" ئیدارەی ئەمریکاش بۆ چارەسەرکردنی پرسی سوریا، لەو دیدگایەی ڕوسەکان نزیکە". دهشڵێت:" ئەو جۆرە لەیەکتێگەیشتنانە لەنێوان ڕوسیاو ئەمریکا لەمدواییە لەڕێگای ڕێککەوتنی دەروازەکانو ئیدارەدانی دۆسیەی شاری دەرعا، خەریکە دروستدەبێت". ڕیاز دەڕڕار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیو سەبارەت بەو پرسیارەی ئایا ڕوسیا دان بەستاتۆی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەنێت وتویەتی:"پێشتر ڕوسیا پڕۆژەی فیدراڵی سوریای پێشکەشکردوەو نوسینگەیەکیشی بۆ "خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان" لەمۆسکۆ کردۆتەوە". وتویەتی:"لەدەستورە پێشکەشکراوەکەی ڕوسیادا ژوری ناوچەکانی تێدایە کە بەمانای ئیدارەی خۆجێیی دێتو بەپێی ئەوە بەشێک لەدەسەڵاتەکان لەسەرۆکایەتییو حکومەتی سوریا لەبەرژەوەندی ئیدارەکان وەردەگیرێتەوە". دەڕڕار لەبەشێکی تری قسەکانیدا وتى:"ڕوسیا پشتگیریی ڕژێمی سوریا دەکاتو جڵەوەکەشی بەدەستی خۆیەوەیهتى، بۆیە دەتوانێت ناچاری بکات بێتەسەر مێزی دانوستانو بەشێوەیەک لەشێوەکانی نا ناوەندێتیی ڕازیی بکات، جا لەژێر هەر ناوێکدابێت". دهشڵێت:"ئیدارەی ئەمریکاش بۆ چارەسەرکردنی پرسی سوریا، لەو دیدگایەی ڕوسەکان نزیکە". سەبارەت بەو پرسیارەی ئایا ڕوسیا دەتوانێت ڕێککەوتنێکی دیاریکراو لەنێوان ئیدارەی خۆسەرو ڕژێمی دیمەشق دروستبکات کە بەلای هەردولاوە قبوڵکراوبێت، دەڕڕار وتویەتی:"ڕوسیا دەتوانێت ڕژێمی دیمەشق ناچار بەدانوستانی جیددی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر بکات". هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات داوای لەهەریەک لەواشنتۆنو مۆسکۆ کردوە لەبارەی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی سوریا بگەنە لەیەکتێگەیشتن، بەشێوەیەک ئیدارەی خۆسەر بەشێک بێت لەو لەیەکتێگەیشتنانە. ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو جۆرە لەیەکتێگەیشتنانە لەنێوان ڕوسیاو ئەمریکا لەمدواییە لەڕێگای ڕێککەوتنی دەروازەکانو ئیدارەدانی دۆسیەی شاری دەرعا، خەریکە دروستدەبێت.
شاناز حەسەن پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەغدا بڕیاریداوە نەوتی سپی بۆ پارێزگاکەیان بنێرێتو سەرەتای مانگی داهاتوش دەگاتە سلێمانی. ئەمڕۆ دوشەممە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" سەرەتای مانگی داهاتوو لەگەڵ نزیکبونەوەی وەرزی زستان، پشکی هەرێمی کوردستان لەنەوتی سپی لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت". ئەوەشی رونكردەوە، بەپێی رێككەوتنی وەزیری نەوتی عێراق و وەزایری سامانە سروشتیەاكنی هەرێم، حكوەمتی ناوەندی لە یەكی مانگی دە بەدواوە بڕی نەوتی پێویست بۆ هەرێم بنێرێت بۆئەوەی ب حكومەتی هەرێم بتوانێت بەرمیلێك نەوت بۆ ماڵان دابین بكات. ئاماژە بەوەشدراوە، وەزارەتی نەوتی عێراق یەکەی ئیداریی پارێزگای سلێمانی ئاگادارکردوەتەوە، کە نەوتی سپییان بۆ دەنێرێتو بڕەکەی 264 ملیۆن لیترەو هەر ماڵێکیش بەرمیلێک نهوتى بەردەکەوێت. ماوەی چەند ساڵێكە دابەشكردنی نەوتی سپی لەوەرزی زستاندا زۆر دوادەكەوێت بە شێوەیەك هەندێك گەڕەك و ماڵ هەر وەریناگرن یان لەوەرزی هاویندا دەگاتە دەستیان.
هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: " ئەم وڵاتە بە خوێن رزگارکراوە و سەختییەکی زۆری بینیوە. نابێت هیچ کەسێک ئەو مافە بداتەخۆی دەستدرێژی بکاتەسەر ئەو خاکە و بارقورسی بۆ خەڵکی ئێمە دروستبکات". مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، وتارێکی پێشکێش کرد و لە بەشێکی وتارەکەیدا رایگەیاند: " زاخۆ ناوچەیەکی گەشتیارییە، بەڵام بەداخەوە لە ماوەی رابردوو بوونی پەکەکە بووەتە سەرئێشە و زۆربەی گوندەکان چۆڵبوون و رێگە نادرێت هاونیشتمانیانمان بگەڕێنەوە گوندەکانیان". سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوایکرد: "سەروەریی خاکی ئێمە بپارێزن، قەدری زەحمەت و ماندووبوونی خەڵکی ئێمە بگرن و رێز لە قوربانیدان و خوێنی شەهیدانمان بگرن". مەسرور بارزانی هۆشداریی دایە پەکەکە و گوتی: "ئەم وڵاتە بە خوێن رزگارکراوە و سەختییەکی زۆری بینیوە. نابێت هیچ کەسێک ئەو مافە بداتەخۆی دەستدرێژی بکاتەسەر ئەو خاکە و بارقورسی بۆ خەڵکی ئێمە دروستبکات. بەهیچ شێوەیەک ئێمە لێی قبووڵ ناکەین. داوایان لێدەکەین بگەڕێنەوە و ئەو سەر ئێشەیە بەس بکەن، خەڵکی ئێمە بگەڕێنەوە سەر خاک و ئاوی خۆیان تاوەکو ئێمەیش وەکو حکومەت بتوانین خزمەتگوزاریی بگەیێنینە ئەو گوندانەی تاوەکو ئێستا ئاوەدان نەکراونەتەوە". سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە "ئەو ناوچانە زۆر خۆشن و دەتوانن ببنە شوێنی سەرنجڕاکێش نەک تەنیا بۆ خەڵکی دەڤەری زاخۆ و دهۆک بەڵکو بۆ هەموو کوردستان. هیوادارین ئەو دۆخە بگەڕێتەوە دۆخێکی ئارام و سەقامگیریی جارێکی دیکە لەو دەڤەرە ببینینەوە و ئەوەی لەدەستی ئێمە بێتە دەیکەین بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە بە ئارامی بژین و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و زەوی و گوندی خۆیان".
هاوڵاتى سەرۆکی کاتی شارەوانی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ڕایگەیاند: " دەسەڵاتدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان داوایان لەژنە فەرمانبەرەکان کردوە لەماڵەکانیان بمێننەوەو نەگەڕێنەوە بۆسەر کارەکانیان، تەنها ئەو ژنانە نەبێت کە لەئێستادا ناتوانرێت شوێنەکانیان بەفەرمانبەری پیاو پڕبکرێتەوە". بڕیاری ڕێگریکردن لەکارکردنی ژنانو ئافرەتان ئاماژەیەکی نوێیە بەوەی تاڵیبان گۆڕانکاریی لەخۆیدا نەکردوەو سورە لەسەرئەوەی بۆچونە توندڕەوەکانیان بەسەر کۆمەڵگەی ئەفغانستان بەگشتییو ژنانو ئافرەتان بەتایبەتی بسەپێنن. هەرچەندە لەماوەکانی ڕابردوداو لەمیانی دانوستانەکاندا بەڵێنی ئەوەیاندابوو کە بەشێوەیەکی میانڕەوانە مامەڵە لەگەڵ چینو توێژەکانی کۆمەڵگەو بەتایبەتیش ژنانو ئافرەتاندا بکەن. لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابردودا، بزوتنەوەی تاڵیان ڕێگەی بەخوێندنو کارکردنی کچانو ژنان نەدەدا، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوشدا چەند بڕیارێکی دەرکردوە کە پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی ژنانە، وەک ئەوەی خوێندکارە کچەکانی قۆناغەکانی ناوەندیو ئامادەیی ئاگادارکردۆتەوە کە لەمکاتەدا نەگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، لەکاتێکدا لەقۆناغی سەرەتاییدا دەست بەخوێندن کراوەتەوە. هەروەک لەگەڵ ئەوەی لەزانکۆکان دەست بەخوێندن کراوەتەوە، بەڵام خوێندکارە کچو کوڕەکان لەیەکتر جیاکراونەتەوەو ناچاریش کراون کە پابەندی ڕێساکانی شەریعەتی ئیسلام بن لەڕوی جلوبەرگەوە. لای خۆیەوە ڕێکخراوی یونسکۆ داوای لەبزوتنەوەی تاڵیبان کردوە ڕێگە بەخوێندکارە کچەکانی قۆناغی ناوەندیو ئامادەیی بۆ خوێندنگاکان بدات، جەختیشیکردۆتەوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی مافەکانی کچانو ژنانی ئەفغانستان بن. هەینی ڕابردوش، تاڵیبان وەزارەتی کاروباری ژنانی هەڵوەشاندەوەو لەجێگای ئەوە وەزارەتی فەرمان بەچاکەو ڕێگری لەخراپەی دامەزراند
هاوڵاتى چوارەمین دانیشتنی دادگا لەبارەی دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا بە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپەوە 108 ئەندام و بەرپرسی هەدەپە دادگایی دەکرێن. دانیشتنەکەی دادگا لە 22ـەمین دادگای سزا قورسەکانی سینجان لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت و رۆژی 18ی ئەیلوولیش پارێزەرەکانی دۆسیەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەو انییان ئەنجامدا و داوایان لە خەڵک کرد رۆژی 20ی ئەیلوول لەبەردەم دادگا ئامادەبن. لە دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێدا داواکاری گشتیی داوای 19 هەزار و 680 ساڵ زیندانی بۆ 108 ئەندام و بەرپرسی هەدەپە و زیندانی هەمیشەیی بۆ 38 لەو تۆمەتبارانە دەکات، کە لەو دۆسیەیەدا دادگایی دەکرێن. تاوەکو ئێستا لەو دۆسیەیە 8 سیاسەتڤان بە مەرج ئازادکراون. یەکەمین دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو دۆسیەیە دوای تێپەڕبوونی 6 ساڵ بەسەر رووداوەکاندا و رۆژی 26ی نیسانی رابردوو لە 22ـەمین دادگەی سزا قورسەکانی سینجان لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. رووداوەکانی کۆبانێ کە لە رۆژانی 6-8ی تشرینی یەکەمی 2014 روویاندا، وەک پاساوێکی سەرەکی بۆ داخستنی هەدەپە ئاماژەیان پێدەکرێ. دوای ئەوەی داعش لە ساڵی 2014دا هێرشیکردە سەر کۆبانێ، هەدەپە و ژمارەیەک لە پارتە کوردییەکانی دیکەی باکووری کوردستان داوایان لە حکومەتی ئەو کاتەی تورکیا کرد رێگە بە ناردنی چەک و هاوکاری دیکەی سەربازی لە تورکیاوە بۆ شەڕڤانان بدات، بەڵام ئەنقەرە رەتیکردەوە. لە چەند شارێکی باکووری کوردستان خۆپیشاندان دەستیپێکرد، حکومەتیش بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند. گرژییەکان زیادبوون و لە ئەنجامدا 46 سڤیل و پۆلیس کوژران، 682 کەس لە خۆپیشاندەران و پۆلیس برینداربوون، 323 کەس دەستگیرکران و هەزار و 113 باڵەخانە سووتێندران. حکومەتی تورکیا رۆژی 4ی کانوونی دووەمی 2016 ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی بۆ سەر هەدەپە دەستپێکرد و هاوسەرۆکان و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاری ئەو پارتە دەستبەسەرکران و دواتر بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
هاوڵاتى ئهمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئیدارهى سهربهخۆى زاخۆ ڕادەگەیەنێت و بهوهش ههرێمى كوردستان لهڕووى كارگێڕیهوه دهبێـه چوار پارێزگاو چوار ئیدارهى سهربهخۆ. بهپێى ڕاگهیهندراوێكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، ئهمرۆ له مهڕاسیمێكدا مهسرور بارزانى سهرۆكى حكومهتى ههرێم ، وەزیری ناوخۆ، پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئامادەدەبن ئیدارهى سهربهخۆى زاخۆ له قهزاى زاخۆ ڕادهگهیهنێت. ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 28ـی مانگی تەممووزی ئەمساڵ بڕیاریدا سۆران و زاخۆ و قەزاکانی دەوروبەریان بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە یەیوەندیدارەکانی راسپارد کە رێکاری یاسایی و کارگێڕی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بگرنەبەر. ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەردوو قەزای ناوەندی زاخۆ و قەزای باتیفا پێکدێت کە سنوورێکی فراوانە. رۆژی 14-09-2021 لە رێوڕەسمێکدا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە فەرمی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا، ئەمڕۆش لە زاخۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئیدارەبوونی ئەو قەزایەش رادەگەیێندرێت. لهئێستادا ههریهكه له ناوچهكانى كۆیهو ئاكرێ داواى ئیدارهى سهربهخۆ دهكهن و ههرچهنده سهرۆكى حكومهت ڕایگهیاند كه ئهم ههنگاوه بۆ پێدانى دهسهڵاته به ناوچه جیاوازهكان بهڵام شارهزایانى بوارى كارگێڕى باس لهوهدهكهن كه ئهم ئیداره سهربهخۆیانه بارگرانى زیاتر بۆ حكومهت دروست دهكات و حكومهت دهتوانێت بهگرتنه بهرى ههنگاوى تر وابكات كه هاووڵاتیان له شوێنه دوره دهستهكانهوه بۆ ههر مامهڵهیهك ڕوو له پارێزگاكان و ههولێرى پایتهخت نهكهن.
هاوڵاتى کەجەکە لەسەر شەهیدکردنی هەڤاڵ یاسین بولوت ڕایگەیاند: "کەسانێک کە فەرمانیان بەو هێرشە کردووە و کەسانێک کە ئەنجامیانداوە دەبێت سزابدرێن". ئەمڕۆ کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لەسەر شەهیدکردنی هەڤاڵ “یاسین بلوت” ناسراو بە “شوکری سەرحەد” کە ١٧ی ئەم مانگە لەلایەن میتی تورکەوە کرایە ئامانج، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە، کەسانێک کە فەرمانیان بەو هێرشە کردووە و کەسانێک کە ئەنجامیانداوە دەبێت سزابدرێن. جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کەسانێک کە ئەو هێرشە بە ڕەوا دەبینن، هاوبەشی کۆمەڵکوژیین.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " 1253 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 17 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە". بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 كاتژمێری رابردوودا حەوت هەزار و 496 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1253 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە. ئەو 17 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، حەوتیان لە هەولێر، پێنجیان لە دهۆک و پێنجیشیان لە سلێمانین، لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە. هەروەها 1476 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 37 هەزار و 667 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 318 هەزار و 820 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 285 هەزار و 350 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 712 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 27 هەزار و 758 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
هاوڵاتى 6ی تەمموزی ئەمساڵ پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگی 64 پەرلەمانتاری ئامادەبو، دەنگیدا لەسەر ھەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە. وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ لە رۆژنامەى وەقائیع بڵاودەکرێنەوە راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەچنەبواری جێبەجێکردنەوە". ئەمڕۆ یەكشەممە، 19 ئەیلولی 2021 وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەکی نوێی رۆژنامەى فەرمى وەقائیعی کوردستانی بڵاوکردەوە، ئەو یاسا و رێنماییانەی لە رۆژنامەى وەقائیع بڵاودەکرێنەوە راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەچنەبواری جێبەجێکردنەوە. شەش یاسا و رێنمایی لە هەرێمى کوردستان دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە رۆژنامەى فەرمى وەقائیعی کوردستان بڵاوکرانەوە، کەوتنەبواری جێبەجێکردنەوە و لەناو ئەوانیشدا یاسای تاپۆكردنی زهوییه زیادەڕۆکان بونی هەیە کە مانگی تەمموزی ئەمساڵ پەرلەمانی کوردستان یاساکەی هەموارکردەوە. یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021، یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنوری شارەوانییەکان، زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە ھەرێمی کوردستان – عێراق. یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2021 یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای رەسمی پولی ئیتیحادی، ژمارە 71ـی ساڵی 2012 لە ھەرێمی کوردستان – عێراق. یاسای ژمارە 10ـی ساڵی 2021، یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردو کەرتی تایبەت و تێکەڵاوی عێراقی ژمارە 20ـی ساڵی 1998ـی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستانی – عێراق. رێنمایی ژمارە 7ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆ، رێنمایی مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکێلی ھاوردەکراو. رێنمایی ژمارە 5ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە کارمەندانی ھێزی جێبەجێکردن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاکسازی کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان – عێراق. بەیانی ژمارە(29-30)ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆ.
هاوڵاتى سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لەئێستادا 600 بۆ 700 دۆسیە لەژێر لێکۆڵینەوەدان و 100 دۆسیەی دیکەش لە رێرەوی دادگاییکردندان". ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عیراق ئاماژەی بەوەدا، دەستەکەیان راپۆرتی ساڵانەی خۆی ھەیە و لە مانگی شەشی ئەمساڵدا، راپۆرتی خۆیان لەبارەیەوە پێشکەش کردووە، باسی لەوەشکرد، ھێشتا گەندەڵی مەترسییەکی گەورەیە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان. ئەوەشی خستەڕوو: "لە سەرجەم بوارەکاندا، ھەماھەنگی باشمان لەگەڵ دەستەی دەستپاکی فیدراڵییدا ھەیە". سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ھەرێم بەشێکە لە عیراقی فیدراڵ و گێڕانەوەی سامانە بەتاڵانبراوەکان لە رێگای دەستەی دەستپاکی، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی فیدراڵییەوە دەبێت، ھەروەھا داواکارییەکان لەبارەی گێرانەوەی سامانە بەتاڵانبراوەکان لە رێگای کەناڵە فەرمییەکانەوە پێشکەش دەکرێن. ئەحمەد ئەنوەر، ئەوەشی روونکردەوە ژمارەیەک بەرپرسی کارگێڕیی تێوەگلاون لە گەندەڵی و جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە دەستەکەیان چاودێریی کەرتی گشتی دەکات لە سەرۆکی بەشەوە تا دەگاتە بەڕێوەبەری گشتی. سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، "لە ھەموو ئاستەکاندا، کەسانی تۆمەتبار بە گەندەڵی ھەن". ئەوەشی خستەڕوو: "لە سەرجەم بوارەکاندا، ھەماھەنگی باشمان لەگەڵ دەستەی دەستپاکی فیدراڵییدا ھەیە". سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند، ھەرێم بەشێکە لە عیراقی فیدراڵ و گێڕانەوەی سامانە بەتاڵانبراوەکان لە رێگای دەستەی دەستپاکی، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی فیدراڵییەوە دەبێت، ھەروەھا داواکارییەکان لەبارەی گێرانەوەی سامانە بەتاڵانبراوەکان لە رێگای کەناڵە فەرمییەکانەوە پێشکەش دەکرێن. ئەحمەد ئەنوەر، ئەوەشی روونکردەوە كه ژمارەیەک بەرپرسی کارگێڕیی تێوەگلاون لە گەندەڵی و جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە دەستەکەیان چاودێریی کەرتی گشتی دەکات لە سەرۆکی بەشەوە تا دەگاتە بەڕێوەبەری گشتی. سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، لە ھەموو ئاستەکاندا، کەسانی تۆمەتبار بە گەندەڵی ھەن.