هاوڵاتی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رووسیا رایگەیاند، "لە ئەنجامی 24٪ـی دەنگە جیاکراوەکاندا، ڤلادیمیر پووتین 87.97٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە." ئەمڕۆ یەکشەممە 17-03-2024، دوایین رۆژی هەڵبژاردنی سێ رۆژەی سەرۆکایەتیی رووسیا بوو دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن ئێلا پامفیلۆڤا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رووسیا ڕایگەیاند، "لە 24.4٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ڤلادیمیر پووتین لە ٪87.97ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە." ئاژانسی فرانس پرێسیش بڵاویكرده‌وه كه دیمیتری مێدڤیدیڤ، سه‌رۆكی پێشووی روسیا پیرۆزبایی "سه‌ركه‌وتن"ی له ڤلادیمێر پوتن كردوه‌و و وتویه‌تی: "گه‌وره‌ی كریملن هیچ ركابه‌رێكی راسته‌قینه‌ی نه‌بووه"، هاوكات ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی روسیا ستایشی ئه‌و "پشتیوانییه گه‌وره"یه‌ی كردوه كه بۆ پوتن ده‌ربڕدراوه‌و شانازیشی به "یه‌كڕیی" هاوڵاتیان و پشتیوانیكردنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كردوه. له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پوتن ناره‌زایی ده‌بڕیوه‌و وتویه‌تی: "نیگه‌رانین له ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد له روسیا". جگە لە پووتین، دوو بەربژێری دیکە لە هەڵبژاردن بەشداربوون. یەکێکیان لە حیزبی کۆمیۆنیست و ئەوی دیکەشیان لە حیزبی لیبراڵ؛ بەڵام راپرسییەکان زووتر ئاشکرایان کردبوو کە چانسی پووتین بۆ بوونەوە بە سەرۆکی رووسیا 80٪ زیاترە و تاوەکو 2030 لە کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا – کرێملین دەمێنێتەوە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تیمی ئه‌لێكسی ناڤالنی، كه نه‌یاری سه‌رسه‌ختی پوتن بوو و له زیندان له‌ماوه‌ی رابردوودا گیانی له‌ده‌ستدا، ده‌ڵێت ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتوه‌كانی پوتن راست نیه و ئه‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت، دروستكراوه‌و بنه‌مای نییه. لە کۆی 143 ملیۆن دانیشتووی رووسیا، 114 ملیۆن کەسییان مافی دەنگدانییان هەبوو. هەروەها دانیشتووانی بەشێک لە هەرێمەکانی زاپۆریژیا، خێرسۆن، دۆنێتسک و لوهانسکی ئۆکراینا کە رووسیا بەخۆیەوە لکاندوونی، مافی بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەیان هەبوو.
هاوڵاتی لە سلێمانی زۆرترین کارتی دەنگدان وەرگیراوەتەوە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت:لە ڕێگەی 79 بنکەی کۆمسیۆن لە سلێمانی زۆرترین کارتی دەنگدان بە هاوڵاتییانی سنورەکە دراوەتەوە. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کردوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا کارتی بایۆمەتری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق 46 هەزار و 425 کارتی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دراوەتەوە بە خاوەنەکانیان. ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ڕێگەی 79 بنکەی کۆمسیۆن لە سلێمانی زۆرترین کارتی دەنگدان بە هاوڵاتییانی سنورەکە دراوەتەوە بەبێ ئەوەی ژمارەکەی ئاشکرابکات. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات ئەو کەسانەی مامەڵەی کارتی دەنگدانیان کۆتایی هاتوە ڕۆژانە دەتوانن سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان،بەتایبەت ئەو کەسانەی لە بەرواری (20ی ئازاری ساڵی 2022) بۆ 20ی ئەیلولی ساڵی 2023 مامەڵەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان کردوە و خۆیان تۆمارکردوە، ڕۆژانە دەتوانن لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە بۆ دووی پاش نیوەڕۆ سەردانی بنکەکانیان بکەن. ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن لە کاتێکدان، 3ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێک 10ی حوزەیرانی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد. لە خوولی پێشوودا پەرلەمانی کوردستان 111 کورسیی هەبوو کە 11یان کۆتای پێکهاتەکان بوون. لەم هەڵبژاردنەدا بەگوێرەی فەرمانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کە 21ی شوباتی 2024 دەریکرد، کورسی پێکهاتەکانی بە "نادەستووری" پێناسە کرد. بەگوێرەی ئەو بڕیارە، هەڵبژاردنی ئەمجارە 100 کورسی دەبێت و کۆتای پێکهاتەکانی تێدا نامێنێت. هەروەها ئەم هەڵبژاردنە جیا لە پێشتر بە چوار بازنە دەبێت و دەنگدەری پارێزگایەک ناتوانێت دەنگ بە بەربژێری پارێزگایەکی بەدەر لە پارێزگاکەی خۆی بدات. 100 کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە دابەشی سەر بازنەکان لە پارێزگاکاندا کراوە: سلێمانی 38 کورسی هەولێر 34 کورسی دهۆک 25 کورسی هەڵەبجە 3 کورسی
هاوڵاتی وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه به‌هێزه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌رێم بگرێته‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر سەرجەم فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ولێری خستە حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئاداری 2024 به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ قائیمقام و به‌رپرسانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامدرا، سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی بۆ ئه‌و رێژه بارانبارینه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ببارێت. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌باره‌ت به‌و رێژه بارانبارینه‌ش كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ببارێت، دوای پێشكه‌شكردنی راپۆرتی كه‌شناسی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و پێشبینییه‌كانیان بۆ ره‌وشی كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو، كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌و بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه:- یه‌كه‌م/ سه‌رجه‌م قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان، هه‌ریه‌ك له سنووری خۆی ژوورێكی عه‌مه‌لیات پێكده‌هێنێت و له ئاماده‌باشی ته‌واودابن بۆ ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی كه ده‌بنه هۆكار و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو. دووه‌م/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاوه‌ڕۆ و ئاودێری، به‌رده‌وام ده‌بن له پاككردنه‌وه‌ی ڕێره‌كانی (ئاوی سروشتی باران، ئاوی قورس، كه‌ند و سه‌رجه‌م چاڵه‌كانی ئاو وه‌رگرتن، مه‌نهۆله‌كان، ئاوه‌ڕۆكان). سێیه‌م/ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیمه‌كانیان له ئاماده‌باشی و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتردابن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهات و ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو. چواره‌م/ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ڕێگا و بانی هه‌ولێر، وه‌ك پێشوتر له‌سه‌ر ڕێگا گشتیی و سه‌ركیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار دابه‌شده‌كرێن و به‌رده‌وام ده‌بن له پاراستن و چاككردنه‌وه و رێكخستنه‌وه و پاككردنه‌وه ڕێگای سه‌ره‌كییه‌كان. پێنجه‌م/ (ئاسایش، پۆلیس، به‌رگری شارستانی، پۆلیسی هاتووچۆ، زێره‌ڤانی، ته‌ندروستی) له ئاماده‌باشی ته‌واودابن بۆ ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو. شه‌شه‌م/ ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كانی پارێزگا و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، له ئاماده‌باشی داده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر ڕووداوێك و دروستبوونی هه‌ر كێشه و گرفت و حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو. حه‌وته‌م/ سه‌رجه‌م شار و سیتیه‌كان، له به‌رامبه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ڕێره‌ی ئاوی سروشتی باران، ئاوی قورسی كه‌ند و سه‌رجه‌م چاڵه‌كانی ئاو وه‌رگرتن و مه‌نهۆله‌كان و خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆكانی سنووره‌كانیان به‌رپرسیارن. هه‌شته‌م/ داوای له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین هه‌مانگ و هاوكاری تیمه‌كانبن و پابه‌ندی ڕێكار و ڕێنماییه‌كانبن، له‌حاڵه‌تی باران بارینی زۆر نزیكی ڕووبار و ئه‌و شوێنانه نه‌بنه‌وه كه ئاستی ئاوییان به‌رز ده‌بێته‌وه. نۆیه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه به‌رپرسن و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌مته‌ر خه‌مییه‌ك له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و كاره‌كانیان هه‌ریه‌كه و به‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی فێستیڤاڵی نەورۆزی كوردەواری ئەمساڵ لە جادەی سالم-ی سلێمانی بە كردنەوەی ئاگری نەورۆز و ئەنجامدانی چەندین چالاكی هونەری و كلتوری دوای ئەنجامدانی بەربانگ ئەنجام دەدات. بەپێی ڕاگەیەندراوێک، ئەمڕۆ 17/3/2024، لیژنەی ئامادەكاری فێستیڤاڵی نەورۆزی كوردەواری بەسەرپەرشتی د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ئامادەبوونی سەرۆكی كۆمەڵەی هونەری میللی كوردستان و سەرۆكی رێكخراوی برەودانی گەنجان و ژمارەیەكی لە ئەندامانی لیژنەكە، كۆبوونەوەو بڕیاریان لەسەر چەندین چالاكی هونەری و كلتوری دا كە لە میانی فێستیڤاڵەكە لەئێوارەی رۆژی 20/3/2024 لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) نمایشدەكرێن. بەگوێرەی بەرنامەی فێستیڤاڵەکە، سەرەتا خوانی بەربانگ بۆ زیاتر لە 100 كرێكاری ژینگەپارێز رێكدەخرێت، لە دوای بەربانگی رۆژوانانیش چالاكییەكان دەست پێدەكات و تا درەنگانی شەو دەخایەنێت. چالاكییەكانیش جگە لە كردنەوەی مەشخەڵی نەورۆز، بریتین لە گۆرانی و میوزیكی كوردەواری و چەندین نمایشی سەمای فۆلكلۆری كوردەواری و نمایشی چالاكی بەشی هونەری مناڵان و ئەسپسواری و نمایشی ئۆتۆمبێلی كۆن و چەندین چالاكی هەمەڕەنگی تر. هاوکات بەگوێرەی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ ئاهەنگ و فێستیڤاڵ لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ بەڕێوەدەچێت و لە هەموو شارەکانیش ئاگر دەکرێتەوە . بەگوێرەی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ساڵی 2023، 7 ملیۆن و 279 هەزار و 913 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە؛ هاوکات زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار سەردانیکاری وەکو گەشتیاریی نێوخۆیی تۆمار کراون. هەر بەگوێری دەستەی گەشتوگوزار، ساڵی 2022، 6 ملیۆن و 35 هەزار و 57 کەس و ساڵی 2021 چوار ملیۆن و 189 هەزار و 596 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 2 هەزار و 500 شوێن بەناونیشانی بنکەی گەشتیاریی تۆمار کراون کە زۆرینەیان هۆتێل، رێستۆرانت و کافتریان.
هاوڵاتی نوێنەری وانەبێژان سەبارەت بو مووچەی مانگی ١٢ ی ئەو چینە بە هاوڵاتی وت لەگەڵ ئەوەی پارەکە ئامادەیە و تەنها دابەشکردنی ماوە بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشیناکات و دەستی بەسەردا گرتووە. علی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ڕایگەیاند، لە هەفتەی ڕابردووەو شایستە داراییەکانی مانگی 12ساڵی 2023 وانەبێژان کراوەتە چەک و ئامادەیە تەنها سەرفکردنی ماوە بەڵام بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران دابەشناکرێت تا مووچەی فەرمانبەران دابەشنەکرێت. ئەو مامۆستا وانەبێژە وتیشی، لایەنی پەیوەندیدار پێی گووتون تا مووچەی فەرمانبەران دابەش نەکرێت پارەی وانەبێژان خەرج ناکرێت ئەوەش بەهۆی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران، "ئێمەش وەک فەرمانبەران پێویستمان بە مووچەیە و بەوهۆیەوە تۆشی ئەو کێشەیەبووین" ئەوەشی ڕونکردەوە، دەبوایە لەهەفتەی رابوردوو شایستە داراییەکانی مانگی 12دابەش کرابا بەڵآم بێهۆ دواخراوە و تا ئێستاش هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ دابەشکردنی و چارەنوسی مووچەکانیان کەوتۆتە سەر دوا پێشهاتەکانی نێوان بەغدا و هەرێم و ناردنی پارە . کەمترین مووچەی وانەبێژ 250 هەزار دینارە و زۆرترینیشیان 400 هەزار، ئەوەش بە گوێرەی بڕوانامەکانیان پۆلێن دەکرێت. بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 هەزار و 543 وانەبێژن، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان نزیکەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
هاوڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە ٪٢٠ی دیکە داشکاندن لە کرێی خوێندنی پارالێل بکرێت. لەسەر راسپاردەی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمرۆ ٢٠٢٤/٣/١٧ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بریاریدا دوای داشکاندنی ٪٤٥ بەھۆی ئەم بارودۆخە سەختە و کێشە داراییەکان لە ٪٢٠ تر داشکاندن لە کرێی خوێندنی پارالێل بکرێت لە خوێندنی بەکالۆرێۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان. پێشتر لە ٪٤٥ داشکاندن لە کرێی خوێندنی پارالێل کرابوو، ئەمڕۆش جارێکی دیکە بڕیاری داشکاندنی لە ٪٢٠ درا.
هاوڵاتی بڕیارە جارێکی دیکە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبێتەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە. ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ پەروین فاتیح، ئەندامی سەرکەوتووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە هاوڵاتی راگەیاند "لە کۆبوونەوەی پێشووتری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە رۆژی ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامیدا ماوەی دوو هەفتە درا بە لایەنەکان بۆ ئەوەی رێککەوتن بکەن بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار، ئەمڕۆ ماوەی ئەو دوو هەفتەیە کۆتایی هات ئەمڕۆ یان سبەی دووبارە کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت". ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لایەنێک بەرنامەی خۆی داوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و لە کۆبوونەوەی ئەمجارەدا تاوتوێ دەکرێت، هەروەها بە بەردەوامیش لایەنەکان سەردانی یەکتریان کردووە، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک". بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوپەیمانێتییەکی سیاسی بەناوی «هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکوک» پێکهێناوە کە کاردەکات بۆ رێککەوتنی نێوان لایەنەکانی پارێزگاکەو دانانی بەرنامەیەکی هاوبەش لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەبردنی حکومەتی خۆجێی شارەکە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاریدا. مامۆستا ئاوات ئازاد کە ئامادەی دانیشتنەکەی بوو سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند "بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەندکراوە". ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای فیدراڵی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەستووەتەوە بە تەواوکردنی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم. سکاڵاکە لەلایەن نۆ مامۆستا و فەرمانبەری ھەرێمی کوردستان لەسەر سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و تیایدا داواکراوە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێت.
هاوڵاتی شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و داوادەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی رابگەیەنێت. شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاولاتی راگەیاند "داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە رۆژی سێشەممە 19 - 3 - 2024 بکاتە پشووی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی باران و هەورە بروسکەی كە روو لەناوچەکە دەکات و لافاویشی پێوەیە بۆ ناوچە جیاوازەکان". ئاماژەی بەوەشکرد "پاش شیکاریە وردەکانمان بۆمان دەرکەوت کە سێشەممە شەپۆلەکە زۆر قوڵ دەبێتەوە و زۆر بەهێزدەبێت، بۆیە پێویستە بکرێتە پشوو بۆ سەلامەتی گیان و ماڵی هاوڵاتییان". هەروەها بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لەئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان پێشبینی باران بارین دەکرێت بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکان لە هەندێک کاتدا، زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆلە لەدرەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە دەبێت لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور".
هاوڵاتی فەرمانگەی دادنووسی دووی سلێمانی ئەمرۆ یەکشەممە 17/3/2024 بەهۆی دابەش نەکردنی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند. سەبارەت بەم بابەتە سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو فەرمانگەکەوە بە هاوڵاتی رایگەیاند "بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بەشێک لە فەرمانبەرانی دادنووسی دووی سلێمانی بریاری بایکۆتی دەوامیان داوە و لە ئێستادا لە کۆی 40 فەرمانبەر ، تەنها 7 فەرمانبەر هاتوونەتەوە بۆ دەوامەکانیان" . هەروەها سەرچاوەکە ئەوەشی بە هاوڵاتی وت "رەنگە تا کاتی دابەشکردنی مووچە و یەکلایی کردنەوەی پرسی مووچە ئەم بایکۆتە بەردەوام بێت" . لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمرۆ یەکشەممە کارمەندانی هاتۆچۆی سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە ، بایکۆتی دەوامیان کرد‌و مامەڵەی هاوڵآتیانیان راگرت، هەروەها ئەگەر هەیە لە رۆژانی داهاتوودا بە هۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆت چەند فەرمانگەیەکی دیکەش بگرێتەوە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانی سلێمانى بڵاویكردەوە، لە ئەمڕۆوە مووچەی دوو مانگی ئەمساڵى كرێكارانی خانەنشین لە سلێمانی دابەش دەكرێت. ئەمڕۆ یەكشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیى دەستەبەرى کۆمەڵایەتىی کرێکارانی سلێمانى رایگەیاند "ئاگادارى ئەو مووچەخۆرانە دەکەین، کە مووچەى خانشینانى هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی کرێکارانی سلێمانى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى وەردەگرن، لە ئەمڕۆوە مووچەى مانگەکانى یەک و دووی ساڵی 2024 دابەش دەکرێت". بەڕێوەبەرایەتیى دەستەبەرى کۆمەڵایەتىی کرێکارانی سلێمانى ئاماژەی بەوەشکردووە "دەبێت لەو مووچەخۆرانە سەردانى بانکى مەڵکەندى بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى مووچەکانیان".
هاوڵاتی بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە. بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئازاری 2024 دادگاکە سکاڵایەک تاوتوێدەکات کە لەلایەن نۆ مامۆستا و فەرمانبەری ھەرێمی کوردستان لەسەر سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و تیایدا داواکراوە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێت. لە سکاڵاکەدا، داواکراوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە 22ی ساڵی 2008، بەتایبەت مادەکانی 6، 7، 8، 9 و پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە کە ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە راگیراوە. دادگای فیدڕاڵی عێراق 25ی شوبات بڕیاردانی لەسەر ھەمان سکاڵا بۆ 17ی ئازار دواخست و چاوەڕێدەکرێت لەو دانیشتنەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر سکاڵاکە بدات.
هاوڵاتی يه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه پێویسته ره‌چاوی بارودۆخی ئابووری خه‌ڵكی كوردستان بكرێت و هه‌رچی زووه له‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌سته مووچه دابه‌ش بكرێت. لە پەیامێکەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان هاتووە "سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان داوا ده‌كات دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات له‌و داهاته‌ی به‌رده‌سته، به‌تایبه‌ت مووچه‌ی وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان، هه‌روه‌ك دابه‌شكردنی مووچه له‌م كاته ده‌بێته راسته به‌غدا له‌مپه‌رو بیانوو و رێگری زۆر دروستده‌كات له‌به‌رده‌م ناردنی بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام بارودۆخی خه‌ڵك زۆر له‌وه ناله‌بارتره كه به‌رگه‌ی ئه‌و ماوه درێژه بكرێت". ئاماژە بەوەشکراوە "ناكرێت بیانووی نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه ببێته رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه، بۆیه داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه لیستی مووچه بڵاوبكاته‌وه".
هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کوژرا. ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 16ی ئازاری 2024 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی شوعەیب زارعی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی ئەو حزبە لە گوندی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی کوژرا. سەرچاوەیەک لە ناو کۆمەڵە بە هاوڵاتی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شوعەیب زارعی کە خەڵکی شاری جوانڕۆیە و چەندین ساڵە پێشمەرگەی کۆمەڵەیە و ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی ئەو حزبە بووە، تەقەی لێکراوە و کوژراوە، دوای رووداوەکە بکوژەکە بەناوی (سەرکەوت ئەحمەدی) هەڵهات، بەڵام دواتر لە قەزای پێنجوێن دەستگیرکرا. بکوژ پێشتر خۆشی پێشمەرگە بووە، بەڵام ماوەی چوار بۆ پێنج مانگێک دەبێت دوورخراوەتەوە و بۆی نەبووە سەردانی بنکەکانی کۆمەڵە بکات، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی پشت ئۆردوگای کۆمەڵە، تەقەی لەم پێشمەرگەیە کردووە کە هاوڕێی نزیکیشی بووە و کوشتوویەتی و دوای رووداوەکە یەکسەر هەڵهاتووە و نازانارێت بەرەوکوێ چووە.
هاوڵاتی وەک لە نووسراوێکدا ئاماژەی پێکراوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رازی بووە بە خەرجکردنی زیاتر لە پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ ئەنجومەنی دادوەری کە پاشەکەوتی مووچەی دادوەرەکانی کوردستانە. بەپێی نووسراوێک کە دەست هاوڵاتی کەوتووە، نووسراوەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دەرچووە و رێباز حەملان، وەزیری پێشووتری وەزارەتی دارایی هەرێم واژۆی کردووە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی هەرێم و پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران رازی بووە بە خەرجکردنی زیاتر لە پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ ئەنجومەنی دادوەری کە پاشەکەوتی مووچەی دادوەرەکانی کوردستان لە ساڵەکانی ۲۰۱٥ تا ۲۰۱٨ واتە چوار ساڵ بۆیان خەرجکراوە و گەڕێندراوەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدا ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوام فەرمانبەران و مامۆستایان داوای پاشەکەوتی مووچەکانیان دەکەن، بەڵام تائێستا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆیان خەرج نەکراوە.
