ئارا ئیبراهیم حزبەکانی کوردستان کەسانی یەکەم و دووەمی حزبەکان نانێرنە پەرلەمان، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان کەسانی دیاری حزبەکان دیاریدەکەن وەکو کاندید، بەڵام دواتر دەکشێنرێنەوەو تەنها دەنگیان پێ کۆدەکەنەوە. هەندێک لەلیستەکان دەڵێن شوێنى جوگرافى و ئینتیماى حزبى و پسپۆڕیه جیاوازه‌کان و تواناى سه‌رکردایه‌تى بنه‌ما بووه بۆ دیاریکردنى کاندیده‌کان و به‌شێکیان پێیانوایه جیاوازى نیه له‌وه‌ى که‌سى یه‌که‌م و دووه‌م بنێرنه په‌رله‌مان یان که‌سانى تر بن، گرنگ ئه‌وه‌یه تواناى کارى په‌رله‌مانتارییان هه‌بێت. نه‌وزاد مسته‌فا، ئه‌ندامى دامه‌زراوه‌ى هه‌ڵبژاردنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت»هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر بنه‌ماى پسپۆڕى و زانستى و بڕوانامه‌ى به‌رز خه‌ڵکى پسپۆڕى جیاوازى تێدایه که‌کۆمه‌ڵگه پێویستى به‌و که‌سانه هه‌یه که‌نوێنه‌رایه‌تیان بکات، پاشخانى سیاسیمان بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێر‌و مێ به گرنگ نه‌زانیوه، ته‌نها لێهاتویى بووه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، حاکم سه‌مه‌د سه‌رۆکایه‌تى لیسته‌که ده‌کات و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ئه‌رکى سه‌رۆکایه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که‌سى یه‌که‌م و دووه‌م ناچنه په‌رله‌مان، ئه‌و به‌رپرسه‌ى هاوپه‌یمانى وتى «ئه‌وانه‌ى ده‌چنه په‌رله‌مان ته‌شریع و یاسا ده‌رده‌که‌ن، له‌سه‌ر بنه‌ماى کۆى پڕۆسه‌ى سیاسى بۆ هاوڵاتیانى کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه نیم که‌سى یه‌که‌م و دووه‌م بچێته په‌رله‌مان و هیچ جیاوازى نیه«. هاوژین عومه‌ر، به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «مه‌رجى حزبى تێدا بێت که‌نوێنه‌رایه‌تى لیسته‌که‌ت ده‌کات و په‌یماننامه‌یان پێ پڕکراوه‌ته‌وه‌و کە بەتواناو لێهاتوبن و بنه‌ماى جوگرافى ره‌چاو کراوه به‌و پێیه‌ى یه‌ک بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌یه له‌گه‌ڵ پسپۆڕیه جیاوازه‌کان». هه‌روه‌ها پێشیوابوو عه‌لى باپیر په‌رله‌مانتارى کردووه له قۆناغێکدا حزب به‌باشى زانیوه کردویه‌تى «عه‌لى باپیر هیچ سڵى له‌وه نه‌کردۆته‌وه که‌بچێته په‌رله‌مان و بشمێنێته‌وه، به‌ڵام بارودۆخ و ژینگه سیاسیه‌که ده‌ورێکى گه‌وره‌ترى پێسپێردراوه«. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى باڵاى دیاریکردنى کاندیدانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت «یه‌کێک له‌مه‌رجه‌کان ئه‌وه بووه که به‌رنامه‌ى گۆڕان جێبه‌جێ بکات». دڵخواز کاکه ره‌ش، سکرتێرى جڤاتى گشتى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى دیاریکردنى کاندیده‌کانى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به وت «خه‌ڵکێکى دڵسۆزى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى بێت و به‌رنامه‌ى گۆڕان جێبه‌جێ بکات و پسپۆڕه جیاوازه‌کان و پێگه‌ى جوگرافى و چین و توێژه جیاوازه‌کانى له‌خۆگرتوه له‌گه‌ڵیدا تواناى سه‌رکردایه‌تیکردنى هه‌بێت و داکۆکیکردنى له‌مافى خه‌ڵک هه‌بێت». سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که‌سى یه‌که‌م و دوه‌مى حزبه‌که‌ى کاندید نه‌کردووه تابچنه په‌رله‌مان، ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، سه‌رۆکى لیسته‌که‌یان یه‌کێکه له‌که‌سه یه‌که‌مه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و باژێروان و ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى تێدایه. وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى ده‌ڵێت کاندیده‌کانیان به‌هه‌ڵبژاردن له‌کۆمیته‌و مه‌ڵبه‌نده‌کانه‌وه به‌هه‌ڵبژاردن دیاریکردووه و دوو ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیى و سێ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى تێدایه. له‌تیف نێروه‌یى، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «بنه‌ماى دیموکراسى به‌هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستى کۆمیته‌کان و مه‌ڵبه‌نده‌کان جارێکى تر هه‌ڵبژاردن کراوه‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى شوێنى جوگرافى و پسپۆڕه جیاوازه‌کان». هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، دوو ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و سێ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى له‌لیستى یه‌کێتیدایه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌وه‌ش گرنگیدانى په‌رله‌مانى کوردستانه لاى حزبه‌که‌ى».
یاد قوربانی «کچێکی هەرزەکار لەسەر تەلەفزیۆنی حکومی ئێران دانیشتوە و بەدەم گریانەوە دانپێدانە هەڵبەستراوەکەی ڕادەگەیەنێت. تاوانەکەی چیە؟ لە ژورەکەی خۆیدا و بە دەم گۆرانیەکی ڕۆژئاواییەوە سەمای کردوە و خستویەتیە ئەکاونتەکەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام.» ئەمە وتەی نازەنین بونیادیی ئەکتەر و چالاکوانی ئێرانیە بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی کە چیرۆکی مایدە هۆژابر، تەمەن ١٩ ساڵان دەگێڕێتەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە بەرنامەی «ڕێگای هەڵە»ی تەلەفزیۆنی حکومی‌دا دەرکەوت و لە لایەن خێزان و هەوادارەکانیەوە ناسرایەوە. ئەو لە مانگی پێنج‌دا لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرابوو و دواتر تا کاتی دەرکەوتنی بێسەروشوێن بوو. مایدە تەنها کچ نیە کە لەسەر تۆمەتی «بەدڕەوشتی» لە لایەن دەسەڵاتەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرابێت. لە هەڵمەتێکی ئەم دواییانەدا زیاد لە دەیان کەس لە مۆدێلی ئینستاگرامەوە تا خاوەنی ساڵۆنی جوانکاریەکان کە سۆشیاڵ میدیایان بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی کارەکانیان دەستگیرکراون. بەپێی وتەی ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، زیاد لە ٤٠ کەس کە بە لایەنی کەمەوە هەشتیان مێینەن لە شاری مینایی بەندەر عەباس دەستبەسەرن، بە وتەی پۆلیسی ڕژێمی ئیسلامی «ئەم کارانە ئاکاری گشتی دەشێوێنن و دژە کلتورن.» دوابەدوای دەستگیرکردنی مایدە و دەرکەوتنی لە شاشەی تەلەفزیۆن، شۆڕشێکی سۆشیاڵ میدیا لە ئێران دەستیپێکردوە و بە هاشتاگی #برقص_تا_برقصیم (سه‌ماکه تا سه‌مابکه‌ین) ئێرانیەکان لە دەرەوە و ناوەوەی ئێران ڤیدیۆی سەماکردنی خۆیان بڵاو دەکەنەوە. پۆلیسی ڕژێمی ئێرانی هۆشداری دەدات کە دەستگیرکردن و داخستنی ئەکاونتی ئەو کەسە بەرهەڵستکارانە بەردەوام دەبێت و گەر کۆنترۆڵ نەبێت ئەوا بیر لە بلۆککردنی ماڵپەڕی ئینستاگرام دەکەنەوە. بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئیندیپێندەنتی بەریتانی لە دوای شۆڕشی ئێرانیی ١٩٧٩ و بە یاساکردنی سەپاندنی باڵاپۆشی ئەوانەی پابەند نەبون بەم یاسایە ڕەچاوی سزای جیاواز بونەتەوە لە سزای دارایی (٢٥دۆلار)ەوە تا زیندانی کردن. لەسەرەتای ئەمساڵیشدا دژی سەپاندنی باڵاپۆشی بە دەیان ژن لە تاران هاتنە سەر شەقام و سەرپۆشەکانیان فڕێ‌دا. لە مانگی شوباتدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە پۆلیسی ڕژێمی ئیسلامی هۆشداریداوە کە ئەو ژنانەی لەو خۆپیشاندانەدا بەشداربن ڕووبەڕووی 10 ساڵ زیندانیکردن بکرێنەوە. شەپارەک شاجەریزادە کە یەکێک بوە لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکە بە ڕێکخراوەکەی وتوە کە لە زینداندا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوەتەوە و لە زیندانی تاکە کەسی بوە. هەروەها وتویەتی کە چەندین جار دژ بە ویستی خۆی دەرزی لێدراوە بێ ئەوەی بزانێت دەرزیەکان چیبون. نازەنین بونیادی، کە هاوکات ئەکتەر و چالاکوانە لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت کە ژنانی ئێران سادەترین مافەکانیان نیە و هەندێک جار ژنان خۆیان وەک پیاوان دەگۆڕن بۆ ئەوەی بچنە یاریگا وەرزشیەکانەوە چونکە لە لایەن ڕژێمەوە ڕێگەی ئەوەشیان پێ نادرێت، دەڵێت «دەستگیرکردنی مایدە ئەوەی نیشاندا کە ئێران مافی دەربڕینی تاکەکەسیی ناسیاسیش نادات، ئەمە مافێکی سەرەتایی و سەرتاسەریی مرۆڤە.»
یاد قوربانی کاری پەرلەمانتاری یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین کارەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و کاندیدەکان دوای ئەندامبونیان و خانەنشینبونیان دەبن بە خاوەنی موچەیەکی بەرز و ئیمتیازات، لە هەمووی سەرنجڕاکێشتریش پێدەچێت موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاری بێت کە لە کوردستان لە ئێستادا مانگی ٦.٥ دیناری عێراقیە. بەڵام خانەنشینی پەرلەمانتاران لە وڵاتانی جیهاندا لە ڕووی داراییەوەهێندە سەرنجڕاکێش نیە. وەک بەراورد بە سیستەمی موچە و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، سیستەمی بەریتانیا بە نمونە دێنینەوە کە بە هۆی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیەوە زۆرێک لە مۆدێلی سیاسی و پەروەردەیی عێراقی لەسەر بنیات نراوە. مێژوو و پێکهاتەی پەرلەمانی بەریتانیا پەرلەمانی بەریتانیا لە ساڵی ١٧٠٧ دا دامەزرا کاتێک هەردوو پەرلەمانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا یەکیان گرت و بە پێی ‹ڕێکەوتنی یەکگرتن› پەرلەمانی بەریتانیایان دامەزراند. دواتر و دوای یەکگرتنی ئیرلەندا لەگەڵ بەریتانیا لە ساڵی ١٨٠١ دا پەرلەمان ناوی لێ‌نرا پەرلەمانی بەریتانیا و ئیرلەندا. لە کۆتاییشدا دوای جیابونەوەی بەشێکی ئیرلەندا لە ساڵی ١٩٢٠ دا و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیرلەندا، تەنها ئیرلەندای باکور لەگەڵ بەریتانیا مایەوە و پەرلەمان ناوی لێ‌نرا پەرلەمانی بەریتانیا و باکوری ئیرلەندا. پەرلەمانی بەریتانیا لە ئێستادا لە ١٤٤٣ کورسی پێکدێت و بەسەر دوو بەشدا دابەشبون (ئەندام پەرلەمانەکان و لۆردەکان). ئەندام پەرلەمانەکان ٦٥٠ کورسی پێکدێنن و ڕاستەوخۆ خۆیان کاندید دەکەن و لە لایەن دەنگدەرانەوە هەڵدەبژێردرێن، لە کاتێکدا لۆردەکان ٧٩٣ کورسی پێکدێنن و ٢٦ کەسایەتی ئاینیش لە خۆ دەگرن. لۆردەکان لە ڕابردوودا پۆستەکانیان بە میراتی لە باوانیانەوە بۆ دەمایەوە بەڵام ساڵی ١٩٩٩ وە یاسا دژی ئمە دەرکرا و لە ئێستادا لۆردەکان دەستنیشان دەکرێن لە لایەن پادشایەتیەوە و تەنها ٩٢ لۆرد ماون کە پێشتر بە میراتی پۆستەکانیان بۆ ماوەتەوە. چارەسەرکردنی گەندەڵی ئەندام پەرلەمانەکانی بەریتانیا تا ساڵی ٢٠٠٩ ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا خۆیان سەرپشک کرابون لە دیاریکردنی بەشێکی موچە و بڕی ئەو پارەی دەرماڵەیەی وەریاندەگرت، بەڵام دوابەدوای بڵاوبونەوەی بەڵگەی گەندەڵی بەرفراوان لە لایەن ئەندام پەرلەمانەکانەوە چەند ئەندام پەرلەمانێک دەستگیرکران. دواتر و لە ساڵی ٢٠١١ دا بۆ بنەبڕکردنی ئەم گەندەڵیە حکومەتی بەریتانیا دەزگایەکی سەربەخۆی دامەزراند بە ناوی ‹دەسەڵاتی سەربەخۆی ستانداردەکانی پەرلەمان›. ئەم دەزگایە لە ئێستادا موچەی ئەندام پەرلەمانەکان و دەرماڵەکانیانی دیاری کردوە و بە پێی یاسایەک کە ساڵی ٢٠١١ دەریکرد ئەو موچانە ڕێکخراون. تۆمەتەکانی گەندەڵی لە مانگی ٥ ی ٢٠٠٩ دا و دوای لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەی تیلیگرافی بەریتانی لە دەرماڵەی ئەندام پەرلەمانان سەری هەڵدا و دەرکەوت کە هەندێک ئەندام پەرلەمان بە شێوەی جیاواز گەندەڵیان کردبوو لە داواکردنی ماڵی زیادە و بە کرێدانەوەی ماڵەکانی حکومەت و خۆ دزینەوە لە باجی دەرامەت و چەندین ڕێگای تر. ئەم گەندەڵیانە دوا بە دوای دەستنیشانکردنی موچە و دەرماڵەی ئەندام پەرلەمانانەوە بنەبڕبوو. موچە و خانەنشینی ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا چەندە؟ بە پێی مەڵپەڕی پەرلەمانی بەریتانیا ‹دەسەڵاتی سەربەخۆی ستانداردە پەرلەمانیەکان› موچەی پەرلەمانتارانی لە بەرواری ١/٤/٢٠١٨ وە جێگیرکردوە بە مانگی ٨،٤٦٥ پاوەنی ئیستەرلینی کە دوای ٤٠% باجی داهات دەبێت بە نزیکەی ٥٠٠٠ پاوەن (٦٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی). ئەمە جگە لە بڕە پارەی جێگیر کە بە دەرماڵەی ماڵ و خەرجی و گواستنەوە و خواردن خەرج دەکرێت. ئەم ژمارانە جیاوازیەکی بەرچاوی نیە لەگەڵ موچەی ئەندام پەرلەمانیی هەرێمی کوردستاندا، بەڵام جیاوازی گەورە لە موچەی خانەنشینیدایە. ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا مانگی %١.٥-٢.٥% لە موچەکانیان دەبڕدرێت بۆ خانەنشینی، بەڵام یاسای خانەنشینی زۆرێک لە پەرلەمانان ناگرێتەوە. ئەندام پەرلەمانەکان تەنها دوای تەمەنی ٦٥ ساڵی دەتوانن سودمەندبن لە موچەی خانەنشینی و دەشتوانن گەر ویستیان خانەنشینیەکە ڕەت بکەنەوە. لە ئەگەری خزمەتی زیاد لە ٢٠ ساڵدا دەتوانن لە ٦٠ ساڵیدا داوای موچەی خانەنشینی بکەن، گەر نا تەنها لە حاڵەتی تایبەتی و نەخۆشیدا دەکرێت ئەندام پەرلەمان زوتر داوای خانەنشینیەکەی بکات. بە پێی داتاکانی ئەمساڵ، موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا کە دوای ٦٠-٦٥ ساڵی وەریدەگرن مانگی ١٧٥٠ پاوەنە کە دوای باجی ٢٠% دەبێت بە ١٤٠٠ پاوەن (نزیکەی ١٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی). موچە و خانەنشینی ئەندام پەرلەمانانی کوردستان و عێراق چەندە؟ لە ئێستادا و لە هەرێمی کوردستان موچەی ئەندام پەرلەمانان 8 ملیۆن دیناری عێراقیە (نزیکەی ٦٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی) کە هاوتای موچەی ئەندام پەرلەمانێکی بەریتانیە، بەڵام لە ئێستادا هەموو ئەندام پەرلەمانێک دوای تەواوبونی مەودای کارکردنی خانەنشین دەبێت بە ٦.٥ ملیۆن و 500 هه‌زار دینار بێ گوێدانە تەمەن. لە سەرەتای ئەمساڵەوە پەرلەمانی کوردستان بڕگەیەکی یاسای چاکسازی موچەی خانەنشینی و دەرماڵەی هەموارکردەوە کە داوای دەکرد موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران زیاتر نه‌بێت له 4 ملیۆن و تەنها ئەوانە بیانگرێتەوە کە تەمەنیان سەروو ٥٠ ساڵ بێت و ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت. بەڵام ئەمە پەسەند نەکرا و بەم جۆرە هەموارکرایەوە: ئەوانەی تەمەنیان سەروو پەنجا ساڵبێت و ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت ٧٠%ی کۆی موچەکەی وەردەگرێت، ئەوانەش کە ژێر پەنجا ساڵن و ١٥ ساڵ خزمەتیان نیە، گەر ڕۆژێکیش خزمەتیان هەبوبێت بە ٦٠%ی کۆی موچەکەیان خانەنشین دەکرێن. هاوکات، لەم ڕۆژانەی دواییدا هەواڵی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی پەرلەمانتارانی بەغداد دەنگی دایەوە بەڵام بڕیارەکە پێناچێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی موچەی خانەنشینی و بەم جۆرەیە: ئەندام پەرلەمان بە پلەی تایبەت بە پێی یاسای ٩ی خانەنشینی گشتی خانەنشین دەکرێن بەڵام ئەندام پەرلەمانەکان جیاوازیان لەگەڵ پلە تایبەتەکانی تر ئەوەیە کە گەر ژێر ٥٠ ساڵبن تا کاتی خانەنشینبونیان ٥٠% موچەی پەرلەمانتاری وەردەگرن. دادگاى باڵاى فیدڕاڵى 23 ى ته‌مموز له ده‌عواى فیدڕاڵى ژماره 140 بڕیاریدا به راگرتنى کارکردن به (قانونى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پێکهاته‌کانى ژماره 13 ساڵى 2018 ) سه‌ره‌ڕاى واژووکردنى له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆمار و بڵاوکردنه‌وه‌ى له ڕۆژنامه‌ى وه‌قایع وه‌ک قانونێکى به‌رکار. به پێى ماده‌ه‌ى 13 ى ئه‌و قانونه‌ى که ئه‌مڕۆ کارپێکردنى ڕاگیرا، مه‌رجى ته‌مه‌ن و ساڵانى خزمه‌تى لابراوه بۆ خانه‌نشین بوونى ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مان ته‌مه‌نیشى نه‌گه‌یشته 50 ساڵى و خزمه‌تى وه‌زیفیشى له 15 ساڵ که‌متر بوو ئه‌وا هه‌ر ڕێژه‌یه‌ک له مووچه‌ى خانه‌نشینى ئه‌ندام په‌رله‌مانى وه‌ربگرێت ئه‌ویش به‌ده‌ر له یاساى خانه‌نشینى یه‌کگرتوو ژماره 9 ساڵى 2014 که مه‌رج و پێوه‌ره‌کانى خانه‌نشین بوونى هاوتا کردوه بۆ پله‌ى باڵا و فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندى ئاسایى. دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بڕیاریدا که کارکردن به‌و قانونه ڕابگیرێت و بڕیاریدا که له ئێستادا هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێک مافى وه‌رگرتنى مووچه‌ى خانه‌نشینى نیه تا وه‌ک ھه‌ر فه‌رمانبه‌رێکى ئاسایى ته‌مه‌نى نه‌گاته 50 ساڵ و ساڵانى خزمه‌تیشى له 15 ساڵ که‌متر نه‌بێ. ئه‌وه‌ى شایانى باسه پێشتریش دادگاى فیدڕاڵى به بڕیارى ژماره 26 له ٢٤-٦-٢٠١٤ مادده‌ى ٣٧ ى یاساى خانه‌نشینى یه‌کگرتوو ژماره ٩ ساڵى ٢٠١٤ ى ھه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌ھۆى ناده‌ستووریى بوونى که به‌ھه‌مان شێوه مافى خانه‌نشینى دابوو به پله تایبه‌ت و پله باڵاکان و ئه‌ندام په‌رله‌مان بێ ڕه‌چاوى ته‌مه‌ن وساڵانى خزمه‌ت. لە عێراق و هەرێمی کوردستان بابەتی موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانان بابەتێکی پڕ کێشەیە و پێدەچێت وەک بەریتانیا پێویستی بە ڕیفۆرمێکی سەرتاسەریبێت لە پرۆسەی دانانی موچە و دەرماڵەی و موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەماناندا تا بە فیڕۆدانی سامان و گەندەڵی بنەبڕکات.
هاوڵاتی، شاناز حەسەن به‌ناز محەمەد ته‌مه‌ن 31ساڵ کاتێک ساڵێک لەمەوبەر دەمووچاوی لەکاتی چێشتلێناندا سووتا، دووچاری دۆخێکی دەروونی بوو، ئیتر ماڵەوەیانی هەراسانکرد. بەناز وتی «خه‌مى ئه‌وەم بوو پێستم نه‌بێته په‌ڵه و چرچ و لۆچى، ئه‌و ده‌قه‌یه‌ى که مه‌نچه‌ڵى بوغاره‌که‌مان ته‌قى و سوتام، هاوارم ده‌کرد و دەموت توخوا فریام که‌ون، ئه‌ى هاوار هه‌و پێستم ده‌بێته په‌ڵه من چیبکه‌م». وتیشى «سه‌ره‌تا هاتم حاڵم زۆر خراپ بوو، رێژه‌یه‌کى زۆرى له‌شم سوتابوو، به‌ڵام لە نەخۆشخانە زۆر به جوانى چاودێریان کردم و به ماوه‌ى هەشت مانگ چاک بومه‌وه«. بەناز لە نەخۆشخانەی سوتاوى و نه‌شته‌رگه‌رى جوانکاریی چەند نەشتەرگەریەکی بۆ کراو ئیستا گەراوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و دڵەراوکیی نەماوەو خەمی ئەوەی نەماوە کە ئیتر ئەو پێستێکی جوانی نیە. بەناز وتی «یه‌که‌م نه‌شته‌رگه‌رى بۆیان کردوم، ته‌نیا پێسته‌که‌یان بۆ ساف کردوم، دووه‌م نه‌شته‌رگه‌رى به جوانى پێسته‌که‌م ساف بۆته‌وه«. به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى که له نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى و نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى بە هاوڵاتی دراوە، ساڵى2017دا هه‌زار و323 نه‌شته‌رگه‌رى کراوه و له‌و رێژه‌یه‌ش 274ى سوتاوى بووه و هه‌زار و 49شى نه‌شته‌رگه‌رى جوانکاری بوه. به‌ڵام له ساڵى2018دا ئه‌م شه‌ش مانگه‌ى رابردوو 612نه‌شته‌رگه‌رى کراوه و 124ى سوتاوى و 488ى نه‌شته‌رگه‌رى جوانگارى بووه. دکتۆر شاخه‌وان له باره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى و نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى له سلێمانى وتى»وشیارى تاک له‌م سالانه‌دا به‌رز بۆته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش حاله‌تى سوتاوى که‌متر بۆته‌وه به به‌راورد به‌ساڵانى تر به‌تایبه‌تیش حاله‌تى خۆسوتاندن» وتیشى»ناتوانین بلێین که نه‌ماوه، به‌ڵام زۆر زۆر که‌م بۆته‌وه«. ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دوو به‌ش له‌خۆده‌گرێت، به‌شێک که وه‌ک ته‌وارى وایه و هه‌موو حاڵه‌تێکى سوتاوى دێته ئێره‌و به‌شه‌که‌ى تریشى جوانکارییه که هه‌موو جوانکاریه‌ک ده‌گرێته‌وه. سوتاوى یه‌کێکه له‌و حاڵه‌تانه‌ى که به هۆکارى جۆراوجۆر روبه‌روى مرۆڤ ده‌بێته‌وه که یه‌که‌م هۆکار ئاوى گه‌رم و دووه‌میش ئاگره، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا هۆکارى تر‌ى هه‌یه وه‌ک به‌نزین، حاڵه‌تى به‌نزینخانه‌کان و یاخود له ماڵه‌کاندا گرگرتنى غاز و ته‌قینى مه‌نجه‌لى بوغار و زۆر شتى تر. دکتۆر شاخەوان وتی «پێستى سوتاو سورئه‌بێته‌وه و وشک ئه‌بێت، چونکه مولوله‌ى ئاره‌ق و چه‌ورییه‌کان که‌م ده‌بنه‌وه و که ده‌بێت خۆى که‌سه‌که ئاگادار بیت و به‌ره‌وام چه‌ورى بکات و له حاڵه‌تى سوتاوى زۆر قولیشدا گرژبونى جومگه‌کان و ره‌ق بونیان روو ه‌ات ه پیویستى به نه‌شته‌ر‌گەرى زۆر‌و لیزه‌رو وه‌رزشى به‌ره‌وام هه‌یه«. بەپێی وتەی ئەو پزیشکە سوتاوى چوار پلەی هەیە، پله‌ى یه‌که‌م که ته‌نیا سوربونه‌وه‌ى پێسته و که‌مێک هاوسان که له ماوه‌ى 24کاژێردا به به‌کارهینانى ده‌رمانى ئازارشکێن و سوربونه‌وه چاکده‌بێته‌وه. پله‌ى دووه‌م دوو شێوه‌یە، یه‌کێکیان ته‌نیا روکه‌شى سه‌ره‌وه‌ى پیستى گرتووه که زۆرجار پێویستى به داخڵ بون نیه، به سه‌ردانکردنى دوو سێ جار چاک ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ى تریشیان که‌مێک قوڵی هه‌یه که ریژه‌ى له سه‌دا پانزه له گه‌وره و له سه‌دا 10ى جه‌سته بگرێته‌وه له‌منداڵاندا له‌م حاڵه‌ته‌دا پیویسته دوو سى رۆژ بمێنێته‌وه و له ژێر چاودێرى پزیشکدا بێت. به‌ڵام نمرە سێ و چواری سوتاوى ته‌واو پیویستیان به مانه‌وه و چاودێرى ورد هه‌یه که زۆربه‌ى جار نه‌شته‌رگه‌ری چاککارى و جوانکاریشى پێویسته. د.شاخەوان وتی «لە زۆر حاڵەتدا نه‌خۆش ته‌واو پێویستى به مانه‌وه‌یه و ئه‌و پێسته هیچ ئه‌مه‌لێکى نه‌ماوه ببێته‌وه به پێستێکى ساغ، بۆیه پیویستى به چاوێرى ورد‌و مانه‌وه هه‌یه تا برینه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و پاشان له زۆربه‌ى ئه‌م حاله‌تانه‌دا پیویست به‌یه‌ک نه‌شته‌رگه‌رى زیاتر ده‌کات. له‌حاڵه‌تى چواردا ئه‌مانه ده‌ره‌جه‌یه‌کى زۆر خراپن، که ماسولکه و ژێره‌وه‌ى پیست و مولوله ى خوێنه‌کان سوتاون و پیویستى به نه‌شته‌رگه‌رى زۆر ورد هه‌یه. شاخه‌وان له باره‌ى بونى ئاسه‌وار له‌سه‌ر پیستى سوتاو وتى «بێگومان ده‌ره‌جه‌ى سێ و چوارى سوتاوى ئاسه‌وارى هه‌ر ده‌بێت، به‌شێوه‌ى په‌ڵه و چرچ بون ى پێسته‌که، که به نه‌شته‌رگه‌رى چاک ده‌بێت، به‌ڵام ناتوانین بڵێین ده‌بێته‌وه به‌پێستێکى ئاسایى». جوانکاریی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌شێکى سه‌ره‌کییه‌و ئه‌ویش ده‌کرێت به دوو به‌ش، به‌شێکیان جوانکارى ته‌واو جوانکاریه که لوت به‌پله‌ى یه‌که‌م و گوێ و ورگ و سنگ و پێڵوى چاو. به‌شه‌که‌ى تریشیان جوانکارى چاککاریه که ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌گرێته‌وه که به روداوێک وایانلێهاتووه و ناڕێکیه‌ک له‌ئه‌ندامێکى جه‌سته‌یان دروستبووه، یاخود زگماکیه‌ک هه‌یه. دکتۆر شاخه‌وان وتی «نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى بۆ حاڵه‌ته‌کانى چاککارى به‌خۆڕایى ده‌کرێت و نه‌شته‌رگه‌رى ته‌واو جوانکاریش به‌نیوه نرخى ده‌ره‌وه ده‌کرێت، به‌گشتى نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى لاى ئیمه و له‌ده‌ره‌وه‌ش زیاتر ده‌کرێت، له‌چاو ساڵانى پێشوو». بڕوا بێستون کوڕێکى ته‌مه‌ن 11 ساڵانى ناوچه‌ى سه‌نگاوه، به‌هۆى ئه‌وەى مار داویه‌تى به‌قاچیه‌وه، ماوه‌ى 41 رۆژه له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌یه‌و 10 بۆ 12 نه‌شته‌رگه‌رى بۆکراوه. ئه‌م کوڕه به‌ده‌م ئازارى قاچیه‌وه بە هاوڵاتی وت: «کاتژمێر نۆى بەیانى بوو، باوکم ناردمى بۆلاى مه‌ڕه‌کان، له‌سه‌ر گیاکه خشه‌یه‌ک ه‌ات و ئازارم پێگه‌یشت ئیتر نه‌مبینى چى بوو، پێوه‌ى دام». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م کوڕه له چه‌مچه‌ماڵ تا 12ى شه‌و ماوه‌ته‌وه‌و دواى ئه‌وه نێردراوه بۆ فریاکه‌وتنى سلێمانى، له‌وێشه‌وه نیردراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى نه‌شته‌رگه‌رى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بکرێت. یه‌کێکى تر له‌و نه‌خۆشانه‌ى که نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى بۆ لوتى ده‌کات حه‌زى نه‌کرد ناوى ئاشکرابکرێت وتى» من ته‌نیا بۆ جوانى نه‌شته‌رگه‌رى ده‌که‌م». وتیشى»راسته هه‌ر له‌زگماکه‌وه کۆڵه‌که‌ى لوتم خواره‌و که‌مێک ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بم، به‌ڵام بێزاری نه‌کردوم و ته‌نیا حه‌زده‌که‌م لوتم تۆزێک بچوکتر بێتە‌وه«. لەم نەخۆشخانەیە بەخۆڕایی چارەسەر بۆ سوتاویەکان دەکرێت، بەڵام بۆ جوانکاری پارە وەردەگیرێت، بەڵام کەمتر لەئەهلیەکان، نەخۆش دەبێت زیاتر چاوەڕوان بێت. بێستون وتی «ماوه‌ى چوار مانگه سه‌ره‌م داناوه‌و ئێستا نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌م بۆ کراوه«. جەوهەر ره‌مه‌زان وه‌ک به‌ڕێوەبه‌رى کارگێڕى نه‌خۆشخانه‌که له‌باره‌ى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا وتى «تاکه نه‌خۆشخانه‌یه که به‌خۆڕایى پێشوازى له‌هه‌موو نه‌خۆشێکى سوتاوى ده‌کرێت به‌پێ هیچ به‌رامبه‌رێک ته‌نانه‌ت نرخى ده‌رمان و نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌ریش». جەوهەر ره‌مه‌زان بە هاوڵاتی وت «جاران هه‌موو نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی جوانکاری به‌خۆڕایى ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌مه ببووه بارگرانى بۆ سه‌ر حکومه‌ت، بۆیه له‌ئیستادا به‌نیوه نرخ هه‌موو نه‌شته‌رگه‌ریه‌کى جوانکارى ده‌کرێت». لەم نەخۆشخانەیە رێژه‌یه‌ک لەسوتاوەکان مندڵانن، بۆیه به‌شی ئەوان جیاکراوەتەوە. هەروەها نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى له‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌پێی سه‌ره ده‌کرێت و بۆ توشبوانى شێرپه‌نجه و هه‌ندیک حاڵه‌تى تایبه‌ت ئێستاش به خۆڕایى ده‌کرێت. بەڵام کێشەیەکی تریان ئەوەیە کەبیناکه‌یان کۆنه‌و پێشنیاریان کردوه بۆ حکومه‌ت که بینایه‌کى تایبه‌تمه‌ندتر دروستبکەن، جەوهەر ره‌مه‌زان وتى» داواکەمان بۆ ئه‌وه‌یە جوانتر خزمه‌ت بکەین».
ئه‌حمه‌د فارس به‌هۆى توشبوونى که‌سێک به نه‌خۆشى تایى خوێن له ماوه‌ى دووهه‌فته‌ى پێشودا، خواستى له‌سه‌ر کڕینى گۆشتى سور له سۆران درووستکردووه‌و گۆشتفرۆشه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، جاران 350 کیلۆ گۆشتى سورمان ده‌فرۆشت له رۆژێکدا، به‌ڵام ئێستا ناگاته 150 کیلۆ. که‌مبوونه‌وه‌ى خواست ته‌نها له‌لای دانیشتوانى ناوچه‌که نییه، به‌ڵکو کارى کردووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش که دێنه ناوچه‌که سڵ له کڕینى گۆشتى سورده‌که‌نه‌وه، به‌وته‌ى ئه‌وگه‌شتیاره عه‌ره‌بانه‌ى له روو له‌ناوچه‌که‌ن، ده‌ڵێن له بازگه‌کان پێمان راده‌گه‌یه‌نن له شیماڵ نه‌خۆشى بڵاوبووه‌ته‌وه، گۆشتى سور نه‌خۆن. ڕیباز ئه‌مین ، یه‌کێک له‌گۆشت فرۆشه‌کانى شاره‌دێى سۆران به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «توشبوونى هاوڵاتییه‌که‌ى خه‌لیفان به‌نه‌خۆشى تایى خوێن به‌ربوون، زۆر کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئێمه کردوه به‌ڕاده‌یه‌ک که‌وا ئێمه پێشوتر ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 350کیلۆ گۆشتمان بفرۆشتبا ئێستا ناگاته 150کیلۆ» ئه‌و گۆشتتفرۆشه‌ى سۆران ئه‌وه‌شى وت «هاوڵاتیان پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نن که نا‌وێرن گۆشتى سور بخۆن نه‌خۆشى تیایه، ئه‌و گۆشته‌ى ئه‌شى فرۆشین زیاتر چێشتخانه‌کان ئه‌یبه‌ن نه‌ک هاوڵاتیان،ئه‌گه‌رچى گۆشته‌که هیچ کێشه‌یه‌کیشی نییه‌ته‌نها ترسێکه له‌ناو هاوڵاتیان بڵاو بۆته‌وه.» مه ترسسییه‌کانى گۆشتى سور ته‌نها دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌ى نه‌گرتوه‌ته‌وه، که نه‌خۆشى تای خوێنبه‌ربوونه‌که‌ى لێ روویداوه، به ڵکو ئه‌و هاوڵاتییانه‌شى گه‌شتیاره عه‌ره‌بانه‌شى گرتووه‌ته‌وه که بۆ گه‌شت روو له هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن. به وته‌ى خاوه‌ن چێشتخانه‌کانى سه‌یرانگاکان، گه‌شتیاره عه‌ره‌به‌کان کاتێک بازگه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى عێراق، پێش ئه‌وه‌ى بێنه ناو هه‌رێمى کوردستانه‌وه، پێیان راده‌گه‌یه‌نن گۆشتى سور نه‌خۆن چونکه له شیمال نه‌خۆشى بڵاو بووه‌ته‌وه. سه‌یدخالید خاوه‌نى یه‌کێک له چێشتخانه‌کانه له‌گه‌لى عه‌لى به‌گ به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌شتیاره‌عه‌ره‌کان ئێستا گۆشتى سور ناخۆن، فرۆشمان بۆ نیوه دابه‌زیوه، پێش ئه‌و نه‌خۆشییه ئه‌گه‌ر 10کیلۆ گۆشتى سورمان بفرۆشتبا، ئێستا 5کیلۆش نه‌فرۆشین، به‌ڵکو خواست له‌سه‌ر گۆشتى مریشک زیادى کردوه.» به‌پێى ئامارێک له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى سۆران، خواست له‌سه‌ر کڕینى گۆشتى سور، به‌راورد به رووداوى هاوڵاتییه‌که‌ى سۆران که توشى نه‌خۆشى تایى خوێن به‌ربوون بوو، ئاژه‌ڵ سه‌ر بڕین که‌مى کردووه به‌تایبه‌ت ڕه‌شه وڵاخ. د. سیدوان عومه‌ر لێپرسراوى بنکه‌ى ڤێته‌رنه‌رى سۆران به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «10ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه توشى نه‌خۆشییه‌که بێت ئه‌گه‌ر رۆژانه نزیکه‌ى 270 سه‌ر ئاژه‌ڵ له‌کوشتارگه‌کان سه‌ر بڕا بێت، ئێستا که‌مبووه‌ته‌وه بۆ 240 سه‌ر ئاژه‌ڵ» وتیشى «پێویسته له‌سه‌ر گۆشت فرۆشان و هاوڵاتیان، خۆیان بپارێزن و پاکوخاوێن بن، ئاژه‌ڵێکیش نه‌خۆشییه‌که‌ى تیابێت، ئه‌گه‌ر قه‌سابه‌که ده‌ستى برینى تیا‌بوو ئه‌وا نه‌خۆشیه‌که ئه‌گوازرێته‌وه ، پێویسته راسته‌وخۆ ده‌ستیان بشۆن» لێپرسراوى بنکه‌ى ڤێته‌رنه‌رى سۆران جه‌ختیله‌وه‌شکردووه «ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌وه‌نده پێس و پۆخڵ بێت و به‌ده‌ست مێش له‌ئاژه‌ڵ بکاته‌وه ئه‌وا ئه‌وه‌ش مه‌ترسى توشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ى هه‌یه«
ئارا ئیبراهیم سێ رۆژ دوای ئەوەی مەلا ئیسماعیل سوسەیی پۆستێکی لە فەیسبوک کرد، ئاسایشی هەولێر دەستگیریان کرد‌و بڵاویان نەکردەوە، دوای روداوی هێرشەکەی سەر پاریزگای هەولێر رایگەیاند مەلاکە دەستگیرکراوە دانی ناوە بەهەوڵدان بۆ کاری «تیرۆریستی» هەروەها مەلا سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵیان تۆمەتبارکرد بەوەی کەداعشە. سەلیم شوشکەیی کەخۆی دانیشتووی هەولێرە ئێستا لەسلێمانیە. کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئەو وتانەی ئاسایش رەتدەکاتەوەو دەڵێت ئەوانە تۆمەتی سیاسین و لەپەیوەندیدان بۆ گەڕانەوەی شوشکەیی. رۆژى دوشه‌ممه‌ى رابردوو سێ که‌س که دوانیان ده‌مانچه‌یان پێده‌بێت و ته‌مه‌نیان 16 ساڵه‌و که‌سی سێیه‌میان 18 ساڵه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بیناى پارێزگاى هه‌ولێرو چایچیه‌ک که مه‌سیحیه ده‌بێته قوربانى و چه‌ند پۆلیسێکیش بریندارده‌بن و دواتر هه‌رسێکیان کوژران. ئاسایشى هه‌ولێر پاش روداوه‌که ده‌ستگیرکردنى مه‌لا ئیسماعیل سوسێیى ئاشکراکرد که له‌به‌روارى 3/7/2018 ده‌ستگیرکراوه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که مه‌لا ئیسماعیل له‌په‌یجه‌که‌ى خۆى له‌به‌روارى 30/6/2018 «به‌م زوانه به‌ده‌نگ و ره‌نگ دێینه‌وه خزمه‌تتان بۆ به‌رنامه‌کانى په‌یج». دوای روداوەکە ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئیسماعیل سوسەیی راگەیاند و وتی کە دانی بەوەدا ناوە ویستویەتی «کاری تیرۆریستی» بکات. هەروەها روداوی هێرشەکەی سەر بینای پاریزگاری هەولێری بەستەوە بەوەی کە ئەنجامدەرەکانی پەیوەندیان بەو مەلایەوە هەبووە کە پێشتر ئەوقاف لەوتاردان دوریخستەوە بە تۆمەتی هاندانی خەڵکی بۆ کاری توندوتیژی. ئاسایش هەروەها سه‌لیم شوشکه‌یى، تۆمەتبارکرد بەوەی کە «داعشە». شوشکەیی چوار ساڵی رابردوو پەرلەمانتاری کۆمەڵ بووە لە بەغداو لەهەڵبژاردنی ئایاری رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەهەولێر زیاتر لە ٣٠ هەزار دەنگی هێنا. مانگی ئازاری رابردوو کاتێک مامۆستایأن و فه‌رمانبه‌ران لە هەلێر خۆپیشاندانیان کرد دژی پاشەکەوتی موچە. سەلیم شوشکەیی به‌شدارى تیدا کرد‌و به‌ده‌نگى به‌رز»الله اکبر»ى ده‌کردو رایگه‌یاند ئه‌و خۆپیشاندانانه جیهادن. دوێنێ سێشه‌ممه 24ی ته‌مموز تاریق نورى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاسایشى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند «سه‌لیم شوشکه‌یى په‌رله‌مانتارى پێشوى کۆمه‌ڵى ئیسلامى خۆى له‌سلێمانى حه‌شارداوه‌و به‌ڵگه‌مان له‌سه‌رى هه‌یه که په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه هه‌یه« بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت خۆی حەشار نەداوەو بۆ نەخۆشخانە چۆتە ئێران و ئێستاش گەڕاوەتەوە لە سلێمانیە. تاریق نورى وتی «ئه‌و په‌رمانتاره‌ى پێشوى کۆمه‌ڵ، که‌سێکه سه‌ر به‌گروپى تیرۆریستیى داعشه‌و له‌دادگا فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رچوه‌و پێویسته ده‌ستگیربکرێت، ئێستاش حه‌سانه‌ى په‌رله‌مانى نه‌ماوه‌و ده‌مانه‌وێ ده‌ستگیرى بکه‌ین». وتیشی «پێشتریش وه‌زاره‌تى ناوخۆ نوسراوى بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کردوه له‌سه‌ر سه‌لیم شوشکه‌یی، به‌داخه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ڵامى نه‌بووه«. ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ قسه‌و لێدوانى به‌رپرسه‌که‌ى ئاسایشى هه‌ولێر ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت سه‌لیم شوشکه‌یى بۆ چاره‌سه‌رى بڕبڕه‌ى پشتى چووه بۆ ئێران و ئێستاش له سلێمانییه. فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئه‌وکاته‌ى که زانیویانه له‌ماڵ نییه به‌فرسه‌تیان زانیوه‌و کۆمپیوته‌ره‌که‌یان بردووه له‌به‌رئه‌وه‌ى یاسا سه‌روه‌ر نیه چونه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ى». سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ى کۆمه‌ڵ وتیشى سه‌لیم شوشکه‌یى زۆرترین ده‌نگى هێناوه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق. کۆمه‌ڵى ئیسلامى ره‌تیده‌کاته‌وه چ مامۆستا سه‌لیم چ هه‌ر ئه‌ندامێکى تر‌ى په‌یوه‌ندى به ئه‌و فکره‌ى داعش که هه‌ڵیگرتووه هه‌بووبێت، ئێمه پاش روداوه‌که‌ى بیناى پارێزگاى هه‌ولێر ئیدانه‌مان کردووه، به‌ڵام په‌یجه‌کانى سێبه‌رى پارتى ته‌شهیر به‌کۆمه‌ڵ‌و به‌سه‌رکرده‌کانى کۆمه‌ڵ و ئه‌میرى کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن». فاروق ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که کۆمه‌ڵ حزبێکى مه‌ده‌نییه‌و هیچ کێشه‌ى شه‌خسى له‌گه‌ڵ پارتیدا نییه و ره‌خنه‌مان له شێوازى به‌ڕێوەبردن و حوکمڕانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم هه‌بووه و هه‌وڵه‌کانیان بۆ سه‌روه‌رى یاسا بووه له‌کوردستاندا. لاى خۆیه‌وه، به‌رپرسی مه‌کته‌بى زانایانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه که سه‌لیم شوشکه‌یى فکرى داعشى هه‌بێت و ده‌ڵێت «به‌درۆى ده‌خه‌ینه‌وه«. مه‌لا مه‌حمودى ئازادى، به‌رپرسى مه‌کته‌بى زانایانى ئاینى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «مامۆستا سه‌لیم شوشکه‌یى له بنه‌ماڵه‌یه‌کى نیشتمانپه‌روه‌رى کوردستانه‌و هه‌موو کات دوور بووه له‌فکرى داعش و پێگه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌هێزى له‌هه‌ولێر هه‌یه‌و دووباره کاندید بووه بۆ په‌رله‌مانى عێراق‌و ده‌نگێکى زۆرى هێناوه، تۆمه‌تبارکردنى له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه«. ناوبراو وتیشى «تۆمه‌تبارکردنى سه‌لیم شوشکه‌یى سیاسییه‌و په‌یوه‌ندى به‌و ساردییه‌وه‌یه که له‌نێوان کۆمه‌ڵ و پارتیدا هه‌یه و ئیشه‌ڵڵا ئه‌و ساردییه‌ش نامێنێت، چونکه کۆمه‌ڵ هه‌موو کات له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزیدا بووه«. هەروەها سه‌لیم شوشکه‌یى، دوێنێ شه‌و رونکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر قسه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێرداو وتی «»گوایە من لە ترسی دادگا رامکردوە، بەڵام ئێمه باوه‌ڕمان به‌دادگایه‌کى سه‌ربه‌خۆى بێلایه‌نە، ئاماده‌ین ڕێز له بڕیاره‌کانى بگرین». هه‌روه‌ها له‌به‌شێکى تر‌ى رونکردنه‌وه‌که‌یداا ده‌شڵێت «زۆر به‌توندى ئه‌و ئه‌تۆمه‌تانه ره‌تده‌که‌مه‌وەو به‌هه‌وڵێکى ده‌زانم بۆ ناشیرینکردنى که‌سایه‌تیم».». لەدوای روداوەکەی هەولێر، هەر دوێنێ له‌کۆنگره‌ى یه‌کێتى زانایان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به روداوه‌که‌ى بیناى پارێزگاى هه‌ولێر کرد‌و وتى» تیرۆر به‌ناوى ئاینى ئیسلامه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و ده‌بێت رێگرى له‌بیرى توندڕه‌وى بکەین». نێچیرڤان بارزانى له‌میانه‌ى به‌شداریکردنى له‌کۆنگره‌ى یه‌کێتى زانایانى ئاینى وتى «هه‌ولێر روبه‌ڕوى کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆریستى بوه‌وه، ده‌بێت له‌ڕووى فکرییه‌وه روبه‌ڕووى تیرۆر ببینه‌وه‌و نابێت تیرۆر بلکێندرێت به‌ئاینى ئیسلامه‌وه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد «هه‌رێمى کوردستان ته‌بایى نێوان پێکهاته‌کانى پاراستووه‌و یه‌کێتى زانایان هه‌میشه پشتیوانى گه‌ل و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بوون».
هاوڵاتی؛ ره‌نجده‌ر رزگار دانیشتوانی گەڕەکی هەولێری نوێ دەڵێن گەورەی هێرشبەرەکانی سەر بینای پارێزگای هەولێر کە سێ گەنج و مێردمنداڵ ئەنجامیان داوە خاوەن پێداویستی تایبەت بووەو پێیان سەیرە کاری لەو شێوەیەی ئەنجامدابێت، یەکێک لە هاوڕێکانی دەڵێت ئەو «کوڕی ئەو کارانە نەبوو». رووداوی هێرشەکردنەسەر بینای پاریزگای هەولێر لەبەیانی رۆژی ٢٣ی تەمموز کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی ئاشکرابوو تەمەنیان کەمەو مێردمنداڵن. هێرشەکە سێ مێردمنداڵ ئەنجامیاندا کە دانیشتوی گەڕەکی قه‌ڵاتی نوێن لە هەولێر. گەورەکەی ناویان کە ناوی بیلال-ە تەمەنی ١٨ ساڵ بووە، بە هۆی لاوازی جەستەیی و کەم قسەکردنەوە هاوڕێکانی ناویان ناوە زۆمبی. زۆمبی کارەکتەرێکی سینەماییە، لەفیلمە سینەمایەکاندا وەکو کارەکتەرێکی کەمئەقڵ و کەمجوڵەو قسەنەزان دەردەکەوێت. هاوڕێکانی دەڵێن قاچێکی کورت بووەو جوڵەی باش نەبووە، هەروەها بە ئەستەم توانیویەتی قسە بکات و لێی تێنەگەیشتوون. جگە لە بیلال دوو کەسی تر لەو هێرشەدا بەشداربوون کە تەمەنیان ١٦ ساڵ بووە. لەو ڤیدیۆیانەدا کە بڵاوبۆتەوە دەردەکەوێت دەمانچەیەکیان بە دەستەوەیەو یەکەمجار پاسەوانی بەر دەرگای پاریزگا بریندار دەکەن. ئەو قوتابخانەیەی کە بیلال و هاورێکانی وانەیان تێدا خوێندوە ئەو سێ مێردمنداڵە دانیشتووی گەڕەکی قه‌ڵاتی نوێی شارۆچکەی بنەسڵاوەن و ٣٠ خولەک لەهەولێرەوە دوورە. گەنجەکان دەڵێن رۆژانە ئەوان کاتەکانیان لەبۆشاییدا بەڕێدەکەن و هیچ ئیش و کارێکیان نیە بیکەن. کاتێک تیمی هاوڵاتی گه‌یشته ئه‌م گه‌ڕه‌که، ئەوەی بینی پیرو گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌کان هه‌ریه‌که پۆل پۆل له‌سوچێکه‌وه باس باسی رووداوی پەلامارەکەی پارێزگای هه‌ولێر دەکەن که لەلایەن سێ کوڕی گه‌ڕه‌کەکه‌یان ئەنجامدراوەو. ئەوانەی کە قسەیان بۆ هاوڵاتی کرد به‌تاسه‌وه باسی هەڵسوکەوت و کەسایەتی ئەو میردمنداڵانەیان دەکرد. هەندێک لەوانە داوایان دەکرد بەو مەرجە قسە دەکەن کەناویان نەهێنرێت، چونکە بابەتەکەیان بەئاسایی نەدەزانی. مامۆستایه‌کی ئەو قوتابخانەیەی کە سێ مێردمنداڵەکەی لێبووە، به هاوڵاتی وت «ئه‌و وێنانه‌م بینی تاسام، هه‌رسێکیان ده‌ناسم ئه‌و ماوه‌یه‌ی که قوتابی من بوون هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بوو، به‌تایبه‌ت بیلال هه‌ر دراوسێمان بوو، یه‌کێک بوو له‌کوڕه بێ کێشه‌کانی کۆڵانەکەمان، زه‌ره‌رو زیانی بۆ که‌س نه‌بوو، ئه‌وانی دیکه‌ش له قوتابخانه بێ کێشه بوون، به‌ڵام ئه‌و شته شاراوه‌یه که‌س له‌ناو دڵی که‌س نییه». گه‌نجێکی دراوسێی ماڵی بیلال کە له‌ساڵی ٢٠٠٧ەوه، دراوسێیان بووەو تەنها پێنج خانوو ماڵیان له‌ماڵی ئەوانەوە دوور بووە، باس لەوە دەکات کە بیلال خاوەن پیداویستی تایبەت بووە. ئەو گەنجە وتی «بیلال که‌سێک بوو له‌ڕووی رێکردنەوە ئاسایی نه‌بوو، قاچێکی له‌قاچێکی تری درێژتربوو زمانیشی تۆزێک لاڵ بوو، درەنگ قسه‌ی بۆ ده‌هات». ئه‌و گه‌نجه وتیشی «من ئاشنایه‌تیم هه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوکانم هه‌بوو که‌سێکی ئاسایی بوو هیچ کاتێک قسه‌ی نه‌کردووه که له‌گه‌ڵ ئه‌و کرده‌وه‌یە نزیک بێ. زیاتر ده‌چوو بۆ مزگه‌وت و زۆرجاریش لای ماڵه‌وەیان یاری تۆپێنی ده‌کرد». ئه‌و گه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد کە بیلال له‌گه‌ڵ برازاکه‌ی قوتابی بووە وتی «ئه‌مساڵ له‌پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی له‌سێ ده‌رس که‌وتبوو، پێشبینیم نه‌ده‌کرد ئه‌و که‌سانە ئه‌و کاره بکه‌ن زۆرجار له کۆڵان پێیان ده‌گوت (زۆمبی) قسه‌کانی رێک نه‌بوون به‌زحمه‌ت قسەی بۆ دەهات». عه‌بدوڵا دوکاندارێکی ئەو گه‌ڕه‌که‌یه ده‌ڵێت «هه‌موومان ئه‌م کارەیمان پێ هەڵە بوو، به‌س ده‌بێ بڵێین هۆکار چییه؟ گه‌نج له‌قه‌ڵاتی نوێ له بۆشاییه‌کی زۆر ده‌ژین ئیشوکار نییه، گه‌ڕه‌کێکی په‌راوێزخراوه، هیچ پاخچه‌یه‌ک و پارکێک و په‌یمانگایه‌ک و خولێکی لێ نییه، هیچ شتێکی لێ نییه ئه‌و گه‌نجانه خۆیانی پێ سه‌رقاڵ بکه‌ن». وتیشی «ئه‌وانه زۆر تێکه‌ڵی خه‌ڵک نه‌ده‌بوون چه‌ند که‌سێک بوون به‌رده‌وام به‌یه‌که‌وه بوون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مزگه‌وتیش بۆ ئه‌و کارانه هۆکار نییه، من هه‌موو فه‌رزه‌کان له‌مزگه‌وتم که‌س رۆژێک به‌منی نه‌وتووه تۆ توندڕه‌وی، ئه‌مڕۆ ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن هۆکاری سه‌ره‌کییه» . گه‌ڕه‌که‌کە ٣٠ خولەک لەهەولێرەوە دوورە، گه‌نجه‌کانی گەڕەکەکە تا یه‌کی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه تۆزاوییەکانی گەڕەکەکە پیاسه ده‌که‌ن، ته‌نها یاریگایه‌کی شه‌ش یاریزانی لێیه، لەکاتێکدا له‌قه‌ڵاتی نوێ نزیکه‌ی په‌نجا تیپی تۆپی پێی میللی لێیه. دوکاندارەکە وتی «گەر یاری بکەی به‌زەحمه‌ت به‌رتده‌که‌وێت، له‌سه‌ر حکومه‌ت پێویسته رێگه بگرێ که گه‌نج بیر له‌خۆکوشتن و خۆته‌قاندنه‌وه نه‌که‌نه‌وه» . گه‌نجێکی تری قه‌ڵاتی نوێ به هاوڵاتی وت «دوای ئه‌و رووداوه گه‌نجێکی زۆر له‌قه‌ڵاتی نوێ بۆ لێکۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراون» . ره‌هێڵ یەکێکی تر بوو لەو مێردمنداڵانە، ئەو دوکاندارە دەڵێت «براکه‌ی رەهێڵ ئه‌فسه‌ری زێره‌ڤانی بوو، ئه‌و برایەی ده‌ناسم له‌نزیکه‌وه زۆرجار یاری تۆپێنمان کردووه خێزانێکی رێکن، رەهێڵ زۆر زیره‌ک بوو له‌قوتابخانه، هه‌موو ساڵێک یه‌که‌می پۆل بوو، ئه‌وم نه‌ده‌ناسی» ئه‌م گه‌نجه‌ش ده‌ڵێت «گه‌نجه‌کانی ئه‌م گه‌ڕه‌که زۆر بێ ئیشن گه‌نج هه‌یه دوکانی دانا‌وه چوار پێنج مانگ به‌زه‌ره‌رێکی زۆر دایخستووه، گۆڕه‌پانێک هه‌یه هه‌موو گه‌نجه‌کان لێی کۆده‌بنه‌وه هه‌مووی بێ ئیش و بێ پاره‌ن و له‌ناوه‌ندی هه‌ولێر دوورین و شوێنێکی لابه‌لایه» . وتیشی «من بیلالم له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وت زۆر بینیوه به‌س که‌سێک بوو له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه شلۆق بوو، که ئه‌و رووداوه‌م زانی وا تێگه‌یشتم برا گه‌وره‌که‌ی بیلاله، چونکه که‌س چاوه‌ڕێی بیلالی نه‌ده‌کرد شتێکی وا‌بکات، چونکه هی ئه‌و شتانه نه‌بوو»
سازدانی: عومەر فەتاح سیامه‌ند موعینی هاوسه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی که له‌ناوچه‌یه‌کی سنوری باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌نجامدراوه، باس له‌وه‌ده‌کات هه‌رچه‌نده هێزی سه‌ربازییان له‌ناوخاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه، به‌ڵام له‌شه‌ڕدا نین و ناشیانه‌وێت رۆژهه‌ڵات ببێته مه‌یدانی شه‌ڕ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێمه کۆپی سیستمى رۆژئاوا ناهێنین بۆ رۆژهه‌ڵات چونکه کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باشور‌و باکور جیاوازن، ره‌خنه‌ی توندیش ده‌گرێت له‌نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌تاران و داوای لێده‌کات ئاگاداری قسه‌و لێدوانه‌کانی بێت. هاوڵاتی: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه بۆ ئه‌و بارودۆخەی ئێستا له‌ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت چیه؟ سیامه‌ند موعینی: به‌گشتی بارودۆخێکی جیاوازه له 10 ساڵی رابردوودا، ره‌وشێکی خراپی ئابوری و سیاسی و دیبلۆماسی هه‌یه‌و هاوڵاتیان ره‌وشیان خراپه، رۆژبه‌ڕۆژ ئێران به‌ره‌و له‌چوارچێوه‌دان ده‌چێت ئێستا بارودۆخه‌که بۆ ئه‌وه‌ده‌چێت ئێران ناچارده‌که‌ن پاشه‌کشه‌پێبکه‌ن له‌و وڵاتانه‌ی که ده‌سه‌ڵات و هێزی تێدا هه‌بوه، ئێران ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه به‌هه‌وڵی دبلۆماسیش خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا بگونجێنێت. هاوڵاتی: کاری ئێوه وه‌ک پژاک و کۆدار چیه چونکه هێشتا لای هه‌ندێک رون نیه؟ سیامه‌ند موعینی: پژاک حزبێکی سیاسی ئایدۆلۆژیکه بروای به کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک هه‌یه‌و له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خۆبه‌رێوه‌به‌ریه‌کی دیموکراتیک له‌ئێران، ئێمه ده‌زانین پێشتر نمونه‌ی جیاواز زۆربوه خودموختاری و فیدراڵی و چه‌ندانی تر، به‌ڵام ئێران فره نه‌ته‌وه‌و ئاینه بۆنمونه شاری ئورمیه به‌شێوازی فیدراڵی به‌رێوه‌بچێت گۆمی خوێن هه‌ڵده‌ستێت، گونجاوترینیان شێوازی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتیه، ئه‌وه‌ش هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئیداره‌ی خۆی هه‌بێت و هاوکاتیش له‌فیدراسیۆنێکدا کۆبکاته‌وه. کۆداریش سیسته‌مێکه بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراوه له‌دوای کۆنگره‌ی چواره‌می پژاک بڕیاری ئه‌وه‌دراوه ئه‌م سیسته‌مە به‌رێوه‌ده‌چێت کۆدار حزب نیه، به‌ڵام پژاک حزبی سیاسیه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌روات. هاوڵاتی: یەکێکی تر لەو رەخنانەی لە ئێوه دەگیرێ ئەوەیە لە پرۆژەکەتاندا (پرۆژەی کۆدارو پژاک بۆ دیموکراتیزەکردنی ئێران) سیستەمێکی بەڕێوەبردنتان دیاری کردووە بۆ داهاتووی ئێران تاکو لە ئەگەری کەوتنی ئێران‌دا کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن و سیستەمەکە بکەن بە ئەمری واقع؟ سیامه‌ند موعینی: له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکرات‌دا ناتوانی شت به‌زۆر بسه‌پێنی، ئێمه بڕوامان به خۆبه‌رێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگا هه‌یه گه‌ل چۆن خۆی چی ده‌وێت هه‌ڵیببژێریت، ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێمه پێشنیارمانکردوه پێمانوایه گونجاوترینه‌و ته‌نها پرۆژه‌یه‌که ئه‌مه‌مان فه‌رز نه‌کردوه که ده‌بێت بسه‌پێنرێت، شێوازی جیاواز هه‌یه‌و کامیان له‌خزمه‌ت و پێشکه‌وتنی گه‌لدابوو ئه‌وه‌یان هه‌ڵببژێرن. هاوڵاتی: ئەو راگەیەنراوەی ئێوە دوای ئەوە دێت که ناڕەزایی شەقامی ئێرانی لەمساڵدا تەشەنەی سەندو فشار‌و گەمارۆی ئابووری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا خرایە سەر ئیران، دەوترێت ئەم پڕۆژیەی ئێوە دەرفەت قۆستنەوەیە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە بواریکی بۆ دانوستان لەگەڵ ئیران هێشتۆتەوە؟ سیامه‌ند موعینی: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئێمه له‌هه‌شت خاڵدا خستومانه‌ته‌ڕوو وه‌ک نه‌خشه‌رێگایه‌که بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئێمه چاومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه که ئێران فشاری له‌سه‌ره یان نا پرۆژه‌ی خۆمان هه‌یه به‌پێی گه‌لی خۆمان رێکیده‌خه‌ین و ئاماده‌یان ده‌که‌ین بۆ ئاڵوگۆره‌کانی داهاتوو. هاوڵاتی: ئایا به‌کرداری ئێوه چالاکی سه‌ربازیتان هه‌یه له‌ناو رۆژهه‌ڵات؟ ئەو شەڕەی لە مەریوان کرایە سەر سوپای پاسداران ئێوە بەرپرسیارێتیتان لە ئەستۆ گرت ئامانجتان لەو هێرشە چی بوو؟ سیامه‌ند موعینى: باڵی سه‌ربازی ئێمه یه‌کینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، (یه‌ره‌که) هێزی نزامیه‌و له رۆژهه‌ڵات ئاماده‌یی هه‌یه‌و له‌بواری سه‌ربازی و سیاسیش‌دا خه‌بات و تێکۆشان ده‌کات، به‌ڵام ئێمه ئێستا له‌شه‌ڕدانین له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌وت و لایه‌نێک، ئێمه له‌پاراستنی ره‌وای خۆمان‌داین، ئه‌گه‌ر هێرشمان بکرێته‌سەر هه‌ر که‌سبێت ته‌نها خۆمان ده‌پارێزین. سوپای پاسداران که‌مینیان دانابوو بۆ چه‌ند هه‌ڤاڵێکی یه‌ره‌که‌و چه‌ند که‌سێکمان شه‌هید بوو، له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا تۆڵه‌مان کرده‌وه‌و پایه‌گایه‌ک و چه‌ند سه‌ربازێمکان کرده ئامانج. ئه‌گه‌ر کورد بکه‌وێته شه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران هێزی لاوه‌کی زۆره که سود له‌و بارودۆخه وه‌ربگرن و سه‌رئێشه‌ی گه‌وره بۆ ئێران دروستبکه‌ن، ئێمه نامانه‌وێت رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببێته مه‌یدانی شه‌ڕو وێرانه، خوازیارین به‌هێمنی و دیالۆگ کۆمه‌ڵگای ئێمه بگاته ئازادی، بڕواناکه‌م ئێرانیش به‌و ئاسانیه بێته سه‌ر خه‌ت، پێویسته دان به‌مافه‌کانی کوردا بنێت و پاشه‌کشەبکات له‌و شێوازه ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌کات، هه‌وڵدەدە‌ین خۆمان له‌شه‌ر بپارێزین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ریش ه‌ات ئه‌و هێزه له‌خۆماندا ده‌بینین به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ین. هاوڵاتی: نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌تاران ره‌خنه‌ی له‌حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات گرتوه‌و به‌وه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئێران و بیانوو ده‌ده‌نه‌ده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی بۆردومان بکات، ئێوه قسه‌تان چیه؟ ئه‌و قسه‌یه‌ی نازام ده‌باغ راسته‌وخۆ بێحورمه‌تیه به‌مام جه‌لال، چونکه ئه‌و کاته مام جه‌لال له خری ناوزه‌نگ خه‌ریکی خه‌بات بوو، له‌که‌رکوک چالاکی ده‌کرا خه‌تای کێ بوو به‌عس گه‌لی کوردی ده‌کوشت، من پێشنیاری ئه‌وه بۆ ئه‌و ده‌که‌م برێک ئاگاداری قسه‌کانی خۆی بێت، هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات هێرشیان نه‌کردوه‌ته سه‌ر ئێران، ئه‌وه ئێرانه وڵاتی ئێمه‌ی داگیرکردوه، ئێمه قسه‌کانی حکومه‌ت هیچ به‌هایه‌کی بۆ دانانێین. هاوڵاتی: چۆن سەیری بۆردومانەکانی ئەم دوایانەی ئیران دەکەن لە ناوچەکە؟ ئایا ترسی ئەوە نیە ئەو بۆردومانانە زیاد بکەن ئەگەر ئێوە چالاکی سەربازیتان زیاتربێ؟ ئەوکات هەلوێستی ئێوە چی دەبێ؟ سیامه‌ند موعینی: ئێمه له‌قۆناغی یه‌که‌مدا هیواخوازی ئه‌وه‌نین که شه‌ڕ بکرێت و ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه شه‌ڕ نیه، چونکه ئه‌وه ماڵوێرانیە مرۆڤ ده‌کوژرێت ئه‌مه‌ش دژی هه‌رکوشتنێکین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران فشاری زیاترکردو ویستی له‌سه‌ر هێزی کورد خۆی تاقیبکاته‌وه ئه‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بینێت، ده‌توانین زه‌ربه‌ی گه‌وره له‌ئێران بده‌ین و ئه‌و ئیراده‌و هێزه‌شمان هه‌یه. هاوڵاتی: هێزەکانی تری رۆژهەلاتی کوردستان ئامانجیان روخانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو چاوەڕێی دەستتێوەردانی بەرەی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکەن بۆ بەدیموکراتیکردنی دەوڵەت، ئایا ئێوە خۆتان بە بەدیلی هیزەکانی تری رۆژهەلاتی کوردستان ئەزانن؟ سیامه‌ند موعینی: ئێمه زۆرتر له‌سه‌ر ئیراده‌و رێکخستنی خۆمان حساب ده‌که‌ین، گه‌لی خۆمان به‌رێکخستن ده‌که‌ین، ئێمه به‌دیلی هیچ حزب و پارتێکی تری رۆژهه‌ڵات نین، کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان فراوانه‌و هه‌موو فکرێک ده‌توانێت جێی ببێته‌وه تیایدا. هاوڵاتی: ئامادەی دروستکردنی بەرەیەکن لەگەڵ حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات وەکو بەرەی کوردستانی کە حزبەکانی باشوری کوردستان لە دوای روداوەکانی هەڵەبجەو ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٨ی زاینی رایانگەیاند؟ سیامه‌ند موعینی: دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وکاتی هه‌ڵبژێردرام به‌هاوسه‌رۆکی پژاک، پرۆژه‌یه‌کم دایه هه‌موو حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات که چه‌ند خاڵێکم خستبویه روو له‌وانه، داوامکردبوو هێزێکی سه‌ربازی هاوبه‌شمان هه‌بێ، نه‌ک وه‌ک چه‌کداری حزبی وه‌ک هێزی ئازادیخواز، دوو هه‌ر حزبێک به‌ته‌نها نه‌چێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه‌کان دانیشتن بکات، به‌ڵکو کۆمیته‌یه‌کی دیبلۆماسی هاوبه‌ش پێکبهێنین، بۆ سیاسیش کۆمیته‌یه‌ک پێکبهێنین له‌بۆنه جیاوازه‌کان قسه‌مان هه‌بێ، له‌سه‌ر ئه‌مانه ئێستاش ئاماده‌ین هاوکاری بکه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که باوه‌ڕی به‌ئازادی و یه‌کسانی ژن و پیاوو ژینگه‌پارێزی هه‌بێ. هاوڵاتی: لەکاتێکدا هێزەکانی تر داوای بە دیموکراتیکردنی دەوڵەت دەکەن، بەڵام ئێوە داوای بە دیموکراتیکردنی کۆمەڵگا دەکەن. ئێوە کێشەتان لەگەڵ دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە یان کۆمەڵگەی ئێرانی؟ سیامه‌ند موعینى: ئێمه پێمان وانیه ده‌وڵه‌ت خۆی به‌دیموکرات بکات، ئه‌و سیسته‌مانه‌ی دانراون دیاریکراون، ئامانجی ئێمه کۆمه‌ڵگایه ئه‌و میکانیزمانه که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دیموکراتی پێش ده‌بات پێشی ده‌خه‌ین، ئه‌مه‌ش کاری پرۆسه‌یه‌کی دورو دریژه. هاوڵاتی: ئێوە لەم پرۆژەیەدا دەتانەوێ هەمان سیستمی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە رۆژهەڵاتیش بەکاربێنن؟ ئەگەر وایە پەیەدە لە رۆژئاوا حزبێکی باڵادەستە، بەڵام لەرۆژهەڵات پارتی سیاسی دیکە هەن مێژوویان لە ئێوە زۆر لە پێشترە، پرۆژەکەی ئێوە کێشەتان لەگەڵ ئەو پارتانە بۆ دروستناکات؟ سیامه‌ند موعینى: ئێمه کۆپی هیچ شوێنێکی تر ناکه‌ین، کۆپی رۆژئاوا ناهێنین بۆ رۆژهه‌ڵات چونکه کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باشور‌و باکور جیاوازن هه‌رچه‌نده سنورێکی دورودرێژی هاوبه‌شیشمان هه‌یه، کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات ئاینده چۆن ده‌بێت من نازانم چونکه ئه‌کته‌ری سیاسی دیکه‌ش له‌سه‌ر ساحه‌که هه‌یه. ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ یه‌کگرتوویی هه‌موو هێزه‌سیاسیه‌کان و هه‌موو ئه‌کته‌ره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئێمه ده‌مانه‌وێت له رۆژهه‌ڵات و ئێرانیش کورد پێشه‌نگ بێت بتوانێت ئه‌و ئاڵوگۆره دیموکراتیانه بگوازێته‌وه بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ش، ئێران له‌قۆناغێکی هه‌ستیاردایه ئه‌گه‌ر کورد به‌هێزو زانستی سیاسیه‌وه نه‌که‌وێته ناو دانووستانه‌کانه‌وه، ئه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت. نامانه‌وێت هه‌ڵه‌سیاسیه‌کانی 50 ساڵی رابردوو دوباره‌بکه‌ینه‌وه سیاسی و ئه‌کته‌ره‌کورده‌کان هه‌ر هه‌نگاوێک هه‌ڵیده‌گرێت ده‌بێت به‌وریاییه‌وه بیری لێبکاته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و ئابوری بکات بۆ بارودۆخ و ئاڵوگۆڕی ناوچه‌که
د.دلێر شینه پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌رى گشتى، جیاواز له دکتۆره‌کانى تر له نۆرینگه‌که‌ى ئه‌و نه‌خۆش به ئاره‌زووى خۆى پاره‌ى نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌دات، ئه‌گه‌ر نه‌شى بوو ده‌توانێت هیچ نه‌دات، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه دڵى نه‌خۆشمان لا مه‌به‌سته نه‌ک گیرفانى" د.دلێر رۆژانى پێنج شه‌ممان به‌بێ به‌رامبه‌ر نه‌خۆش ده‌بینێت و ده‌ڵێت ئه‌وه منه‌ت نیه‌و ئه‌رکه ئێمه قه‌رزارى کۆمه‌ڵه‌که‌سانێکین و ده‌بێت ئه‌و پاداشته‌یان بده‌ینه‌وه. د.دلێر ئێستا نۆرینگه‌یه‌کى بچوکى هه‌یه‌و له‌داهاتوودا به‌نیازه نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئه‌هلى له‌سه‌ر رووبه‌رى زیاتر له 6000 مه‌تر دووجا بکاته‌وه‌و داهاتى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش که هى رێکخراوى میهره‌بانى ده‌بێت، له شه‌ش کۆمه‌ڵه خه‌ڵکى دا به‌شێوه‌یه‌کى خێرخوازى خه‌رجی ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌داهاتوودا لقێک له سلێمانى ده‌کاته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت سوپرایزمان بۆ خه‌ڵکى سلێمانى ده‌بێت. هاوڵاتى: پرۆژه‌ى میهره بانى چییه؟ ئایه ئه‌و پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌ى له ئێستا ده‌ستان پێکردووه‌و له ئاینده‌دا ته‌واو ده‌بێت، به‌کوێ گه‌یشتووه؟ د.دلێر شینه: پرۆژه‌ى میهره‌بانى پرۆژه‌یه‌کى ناحکومى بێ لایه‌نى گشتگیره، درووشمى (خزمه‌ت، خێر ،خۆشى)یه و هى هه‌موانه‌و بۆ هه‌موانه.ئامانجى میهره‌بانى ئه‌وه‌یه‌په‌یوه‌ندى دکتۆر و نه‌خۆش چاک بکه‌ینه‌وه‌و له هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و دهۆکیش ده‌کرێته‌وه‌و فه‌رعى ده‌بێت. هاوڵاتى: ماوه‌ى چه‌ندە به‌م پرۆژه‌یه‌وه خه‌ریکن؟ ئه‌وه‌نه‌ى من بزانم ده‌مێکه له هه‌وڵى وه‌رگرتنى پارچه زه‌وییه‌ک دایت بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ؟ ئایه به چه‌ند قۆناغ ته‌واو ده‌بێت و ئێتا له قۆناغى چه‌نده؟ د.دلێر شینه: ماوه‌ى ده ساڵه به‌م پرۆژه‌یه‌وه خه‌ریکین. پرۆژه‌ى میهره‌بانى سێ قۆناغه، قۆناغى یه‌که‌م، باوڕهێنانى حکومه‌ت بوو به پرۆژه‌که‌و به راست زانین و وه‌رگرتنى شوێن بوو، ئه‌وه‌شمان کردوو زه‌وییه‌که‌مان وه‌رگرت که زیاتر له 6000 مه‌تر دووجایه. قۆناغى دووه‌م بنیاتنانى پرۆژه‌که‌یه که پێویستم به لایه‌نى یاسایی و ئه‌ندازیار و ژمێریار و بەڵێندەرە تاکو پرۆژه‌که درووست بکرێت. قۆناغى سێیه‌م که گه‌وهه‌رى کاره‌که‌یه که خزمه‌تکردنى کۆمه‌ڵێک کارمه‌ند و پزیشک که‌سانى ده‌رمانسازه که ئێمه ئه‌گه‌ر له 1% دکتۆر و کارمه‌نده‌کانمان له‌گه‌ڵ بێت ده‌توانین خزمه‌تێکى زۆر بکه‌ین. هاوڵاتى: چۆن بیرت له پرۆژه‌یه‌کى له‌و شێوه‌یه کرده‌وه؟ د.دلێر شینه: هه‌ستم کرد نه‌خۆش مه‌کانه‌تى خۆى له‌ده‌ست ئه‌دات له نه‌خۆشه ئه‌هلییه‌کان و بۆشاییه‌کى گه‌وره هه‌یه، ده‌رمان نه‌بوو، وه‌کو پێویست خزمه‌ت ناکرا. له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌کانیش ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى پاره‌بوو، که راست وایه دکتۆر چاوى له دڵى نه‌خۆش بێت نه‌ک چاوى له گیرفانى نه‌خۆش بێت، ئه‌وه هۆکاره‌که‌ى بوو. هاوڵاتى: ئایه هه‌موو که‌سێک ئه‌توانێت له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌شداربێت؟ یاخود سنورداره بۆ کۆمه‌ڵێک که‌س؟ د.دلێر شینه: به‌ڵى به دڵنیاییه‌وه هه‌موو که‌س ئه‌توانێت به‌شداربێت. من خۆم چاوم له‌یه‌ک دینارى ئه‌م پرۆژه‌یه نییه. یه‌ک دینارى ئه‌م پرۆژه‌یه نه به‌ناوى خۆم کردووه نه به‌ناوى مناڵه‌کانم کردووه مه‌به‌ستم پاره نه‌بووه له‌م پرۆژه‌یه، ته‌نها ئه‌مه‌وێت وه‌کو دکتۆرێکى پسپۆر ئیش بکه‌م. رێگه له‌که‌سیش ناگیرێت بیته ناو ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌و کارمان له‌گه‌ڵ بکات. هاوڵاتى: تۆ یارمه‌تى نه‌خۆش زۆر ده‌که‌یت، بۆ نمونه پێنج شه‌ممان به خۆڕایی نه‌خۆش ده‌بینى؟ ئه‌مه بۆچى؟ ئایه خۆت به قه‌رزار ده‌زانیت و ده‌ته‌وێت قه‌رزه‌که‌ت بده‌یته‌وه؟ د.دلێر شینه: سوپاس بۆ خواى گه‌وره یه‌که‌م دکتۆرم له کوردستان هه‌وڵمدا نێوانى نه‌خۆش و دکتۆر چاکبکه‌مه‌وه‌و دکتۆر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا ئاشتبکه‌مه‌وه. توانیم ئه‌وه نیشان بده‌م لایه‌نى دکتۆرى له خزمه‌تى مرۆڤایه‌تییه. من پێشتر کوڕێکى هه‌ژاربووم، که بوومه دکتۆریش سیفه‌ته‌که‌ى پێشووم بیرنه‌چوه‌وه، ئێستاش که بڕوانامه‌م هێناوه‌و پسپۆڕییه‌کم هه‌یه هه‌ر له‌پێناوى خه‌ڵکیدا به‌کارى ده‌هێنمه‌وه. ئێمه قه‌رزارى خواى گه‌وره‌ین که زانستێکى پێبه‌خشیوین، هه‌روه‌ها قه‌رزارى ماڵى خۆمان و مامۆستاکانمانین که‌به‌خۆڕایی فێرى زانستیان کردوین،هه‌روه‌ها قه‌رزارى ئه‌و که‌سانه‌شین که له‌گوندن، ئه‌وان کارى کشتوکاڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئێمه‌ش ده‌بێت له‌شار خزمه‌تیان بکه‌ین. هاوڵاتى: ده‌وترێت تۆله‌به‌رئه‌وه‌ى یارمه‌ت خه‌ڵکى هه‌ژار و فه‌قیر ده‌ده‌یت، له‌ناو هاوپیشه‌کانى خۆت و دکتۆره‌کان ئه‌و کاره‌ى تۆیان پێخۆش نییه، چونکه له زه‌ره‌ر له پیشه‌که‌ى ئه‌وان ده‌ده‌یت و خه‌ڵکى ناچن به‌لاى ئه‌واندا و زۆرکه‌س قسه‌و تۆمه‌تت به‌دوا ده‌خات؟ د.دلێر شینه: کاتێک کارێکى باش ده‌که‌یت، کۆمه‌ڵێک ناحه‌زت بۆ درووست ده‌بێت. ئیتر یه‌کێک ده‌ڵێت ئه‌یه‌وێت خۆى هه‌ڵبژێرێت بۆ په‌رله‌مان، یه‌کێک ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت ناوبانگ په‌یدا بکات. هه‌یه ده‌ڵێت بازرگانى ده‌کات به‌ناوى کارى خێرخوازییه‌وه. ئه‌م شتانه ده‌وترێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ى له‌نزیکه‌وه من ده‌ناسێت ده‌زانێت ئه‌و شتانه وانیه.خه‌ڵکى له خوا‌و پێغه‌مبه‌ر رازى نه‌بن چۆن له من رازى ده‌بن. هاوڵاتى: پیش‌تر پێشنیارى فرۆشتنى ئه‌و پارچه زه‌وییه‌یان بۆ کردوویت که بۆ پرۆژه‌ى میهره‌بانى وه‌رتگرتووه و بڕى 25 ده‌فته‌ر دۆلاریان پێدابوویت هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌شیان لێکردویت که بیفرۆشیت و له‌م پرۆژه‌یه ده‌ربچیت ؟ د.دلێر: به‌ڵى ئه‌وه حه‌قیقه‌ته و وه‌ره‌قه‌ى ته‌هدیده‌که‌شم ماوه که هه‌ڕه‌شه‌یان له ئێمه کردووه. ئه‌و زه‌وییه‌ى که من وه‌رم گرت بایی 4 ملیۆن دۆلار بوو ئێستا که زه‌وى نرخى دابه‌زیوه بووه به 2 ملیۆن دۆلار. دوایان لێکردم بیفرۆشم، 25 ده‌فته‌ر دۆلاریان پێدام من رازى نه‌بووم، دواتر کێشه‌ى زۆرم بۆ درووستکرا، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا من توانیم له رێگه‌ى دادگاوه ئه‌و زه‌وییه وه‌ربگرمه‌وه، ئه‌و که‌سه‌ى دیویست پێى بفرۆشم فکره‌یه‌کى بازرگانى هه‌بوو، وتم وه‌ره باپێکه‌وه کار بکه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بیر و رامان له‌یه‌ک جیاوازبوو نه‌یکرد. هاوڵاتى: نه‌خۆشخانه‌ى میهره‌بانى که ته‌واوبوو، قازانجه‌که‌ى بۆ کێ ده‌بێت؟ د.دلێر شینه: ئه‌م پرۆژه‌یه له 30% هى رێکخراوى میهره‌بانییه که داهاته‌که‌ى له شه‌ش کۆمه‌ڵه‌دا خه‌رج ده‌کاته‌وه ئه‌و شه‌ش کۆمه‌ڵه‌یه‌ش بریتین له هه‌تیو تا 15 ساڵى، بێوه‌ژن، خه‌ڵکى هه‌ژار، خاوه‌نپێداویستى تایبه‌ت هه‌ژاربێت، به‌ساڵاچوو له 65 ساڵى به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌بێت و هه‌رکه‌سێکى دیکه هه‌ژاربێت و نه‌خۆشبێت. ئه‌م شه‌ش کۆمه‌ڵه‌یه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى میهره‌بانى بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر وه‌ره‌گرێت و داهاته‌که‌ى له ئه‌وانه‌دا سه‌رف ده‌کرێته‌وه. هاوڵاتى: به‌نیازن لقێک له سلێمانى بکه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و پێشچوونى باشیش له‌وباره‌یه‌وه چووه‌ته پێشه‌وه، ئایه ئه‌و لقه به‌مزوانه ده‌کرێته‌وه؟ د.دلێرشینه: له سلێمانى کۆمه‌ڵه پزیشکێکى زۆر که زیاد له 15پزیشک ده‌بێت ره‌زامه‌ندى خۆیان ده‌ربڕیوه که له‌گه‌ڵمان کار بکه‌ن و له‌م پرۆژه‌یه‌دابن، حه‌زناکه‌م زۆر ورده‌کارى باسبکه‌م چونکه ده‌مه‌وێت بیکه‌مه سوپرازێک بۆ خه‌ڵکى سلێمانى، به‌ڵام ئه‌وه‌ندى ده‌ڵێم که کۆمه‌ڵه پزیشکێکى پسپۆڕى زۆرباشى ئه‌وێمان له‌گه‌ڵه، له داهاتوودا له‌وێش کارده‌که‌ین و خزمه‌تى میهره‌بانى له‌وێش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ئه‌لمۆنیته‌رەوه نوسینی: سیبێل هورتاس وه‌رگێڕانی: پێشه‌وا جه‌لال ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ٢٤ى یۆنیۆ له‌و ناوچانه‌ى که کورده‌کان زۆرینه پێکده‌هێنن له باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌که، زۆرترین مشتومڕى لێکه‌وته‌وه. پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رست (مه‌هه‌په) که دیدێکى نه‌ته‌وه‌په‌رستانه و دوور له داخوازییه‌کانى کورده‌کانى هه‌یه، رێژه‌ى ده‌نگى سێ ئه‌وه‌نده زیادیکردووه له هه‌رێمه‌که‌دا، له کاتێکدا پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) که هه‌ڵگرى مه‌شخه‌ڵى جوڵانه‌وه‌ى سیاسى کورده‌کانه، تووشى که‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هاتووه. به‌هۆى سیاسه‌تى ته‌واو دژییه‌کى هه‌ردوو پارته‌که، زۆربه‌ى شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان، پێیانوایه مه‌سه‌له‌ى ده‌نگده‌ره ناجێگیر و جوڵانه‌وه ناوخۆییه‌کان، ناتوانێت ئه‌م دیارده‌یه‌مان بۆ روون بکاته‌وه. بۆیه زیادکردنى ده‌نگى مه‌هه‌په و که‌مکردنى ده‌نگى هه‌ده‌په پێویستى به شیکردنه‌وه‌ى جیا هه‌یه. نمونه‌کانى زیادکردنى ده‌نگى مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنى نۆڤه‌مبه‌رى ٢٠١٥ به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى تورکیا (2018) له‌م پارێزگایه‌نه‌دا: وان (له ٦٣٤٨ بۆ ١٦٢٤٠)، موش (له ٢٧٠٨ بۆ ٧٠٥١)، دیاربه‌کر (٦٦١٩ بۆ ١١٩٦٥)، ماردین (له ٣٧٠١ بۆ ١٠٤٢٦)، شرنا‌خ (له ٣٠٨١ بۆ ٩٣٦١)، هه‌کارى (له ٢٢٣٢ بۆ ٥١٦٦)، سیرت (له ٢٣٧٩ بۆ ٥٣١٢). چاودێره ناوخۆییه‌کان ئه‌وه‌یان تێبنى کردووه که مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ٢٠١٥ه‌وه، له هه‌رێمه‌که‌دا هیچ هه‌وڵدانێکى ئه‌وتۆى نه‌کردووه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ده‌نگه‌کانی. به‌هار کیلیجدیک، ڕۆژنامه‌نووس له دیاربه‌کر، به ئه‌لمۆنیته‌رى وت « مه‌هه‌په هیچ که‌مپینێکى نه‌کردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ٢٤ى یۆنیۆ» له‌باره‌ى سه‌رۆکى مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، وتى «باخچه‌لى هه‌رگیز نه‌هاتووه بۆ هه‌رێمه‌که و هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌کى ساز نه‌کردووه له‌ماوه‌ى که‌مپینى هه‌ڵبژارنه‌کاندا. هیچ چالاکیه‌کى (مه‌هه‌په)م نه‌بینیووه له به‌شه‌کانى تر‌ى پارێزگاکه‌ش. ته‌نها شت که بینیبێتم پۆسته‌ره‌کانى باخچه‌لیه که هه‌ڵواسرابوون له‌سه‌ر ڕووى ئۆفیسه هه‌رێمایه‌تییه‌کان.» که‌مى کارکردن بۆ سه‌رکه‌وتن و لێدوانه توند و نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌کانى پارته‌که، واى له شیکه‌ره‌وه‌کان کردووه بۆ روونکردنه‌وه‌ى ده‌ستکه‌وته‌کانى پارته‌که له هه‌رێمه‌که ته‌ماشاى جووڵه ده‌ره‌کییه‌کان بکه‌ن. له دیمانه‌یه‌کدا توێژه‌ر و نوسه‌ر، که‌مال جان به ئه‌لمۆنیته‌رى ڕاگه‌یاند «که ئه‌گه‌رى دوو فاکته‌رهه‌ن، ئه‌وانیش: زیادکردنى ژماره‌یه‌کى زۆر له هێزه‌کانى ئاسایش له هه‌رێمه‌که و کاریگه‌رى به‌ڕێوه‌بردنى سه‌ربازییانه«. ئه‌و وتى «یه‌که‌م هۆکار په‌یوه‌ندى به زیادکردنى ژماره‌ى هێزه‌کانى ئاسایشه‌وه هه‌یه هه‌روه‌کو هه‌ندێ ڕاپرسى ناوخۆیى پشتڕاستى بۆچوونه‌که ده‌که‌نه‌وه. هه‌ندێ زانیارى له‌به‌رده‌ستن که نیشانى ده‌دات هێزه ئه‌منییه‌کان گۆڕانکارییان کردووه له ده‌نگه‌کانى له پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بۆ مه‌هه‌په. ئه‌مه به‌س نییه بۆ روونکردنه‌وه‌ى ته‌واوى زیادکردنى ئه‌و ژمارانه به‌ڵام ده‌توانێ هه‌ندێ گۆڕانکارى بکات.» فاکته‌رى دووه‌م ده‌کرێ کاریگه‌رى به‌رێوه‌بردنى سه‌ربازى بێت و ئه‌وه‌ى ناونراوه پاسه‌وانى گوند (که گرووپێکى چه‌کدارى سه‌ر به حکومه‌تن، یارمه‌تى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌ده‌ن) ده‌کرێ کاریگه‌رییان له ڕووى شوێن گۆڕکێى سندوقه‌کانى ده‌نگدان بیت یان کۆنتڕۆڵکردن و ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ته‌واوى پرۆسه‌ى ده‌نگدان. که‌مال جان وتى «له‌وانه‌یه کاریگه‌رى خۆیان به‌کارهێنابێت له قازانجى مه‌هه‌په، هه‌رچه‌نده سه‌لماندنى گرانه به‌ڵام ئه‌شێت.» هه‌ده‌په‌ش تائێستا ڕوونکردنه‌وه‌ى پێویستى نه‌داوه له‌سه‌ر زیادکردنى ده‌نگه‌کانى مه‌هه‌په له هه‌رێمه‌که، به‌ڵام ڕاپۆرتێک له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌لایه‌ن پارته‌که‌وه به‌م نزیکانه بڵاو ده‌کرێته‌وه. له وته‌کانیدا بۆ ئه‌لمۆنیته‌ر، ئه‌یهان بیلگێن وته‌بێژى هه‌ده‌په سه‌رنجى ڕاکێشایه سه‌ر ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێ په‌ڕه‌ى کۆدی-١٤٢، که رێگه به ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌دات، ده‌نگ بده‌ن له هه‌ر سندوقێکى ده‌نگدان بێت. ئه‌و روونیکرده‌وه که هێزه ئه‌منییه‌کان ئاراسته‌کراون تا له شوێنه بچووکه‌کان ده‌نگ بده‌ن. وتى «تا ڕاده‌یه‌ک له پارێزگا گه‌وره‌تره‌کان وه‌ک سانلی و ئورفه و ماردین، ده‌نگى سێ هەزار یان پێنج هەزار هێزى ئه‌منى ئه‌نجامه‌کان ناگۆڕێت، به‌ڵام له هه‌کارى به‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌نگ له‌و هه‌رێمه بده‌ن، وایان کردووه یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌رچێت.» بیلگێن وتى «کێشه‌ى دووه‌م ده‌نگدانى چه‌ند باره‌یه« جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که په‌ڕه‌ى کۆدی-١٤٢ ده‌کرا به‌خراپ به‌کاربهێنرێت، ڕێگه‌ى به هه‌ڵگرانى ده‌دا که چه‌ندین جار ده‌نگ بده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى پێیان بزانرێت «هیچ سیسته‌مێکى تۆمارکردن نه‌بوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌و ده‌نگده‌رانه. ئێمه نازانین چه‌ند که‌س توانیویانه چه‌ندباره ده‌نگ بده‌ن به‌م شێوازه.» زیاکردنى ژماره‌ى هێزى ئه‌منى له باشورى ڕۆژهه‌ڵات له‌و کاته‌وه ده‌ستیپێکرد که هێیزى پشتیوانى نێردرا بۆ هه‌رێمه‌که له ساڵى ٢٠١٥، کاتێک ده‌وڵه‌ت هێرشى به‌هێزى کرده سه‌ر هێزه چه‌کداره کوردییه‌کان له شاره‌کان. ئه‌وترێ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان پۆلیس و سه‌ربازى زیاتر نێردراوه، ژماره‌ى ئه‌وانه زیادکراوه که توانیویانه ده‌نگ بده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى تۆمار کرابن له شوێنه‌کانى ده‌نگدان. کاتێک باس دێته سه‌ر هه‌ده‌په، ده‌رکه‌وتنه‌کانى له هه‌رێمه‌که له ده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌کان بوو. هه‌رچه‌نده پارته‌که توانى به‌ربه‌ستى ١٠% تێبپه‌ڕێنێ بۆ چوونه ناو په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌و پشتگیریه‌ى کورده‌کان له پارته‌که‌یان کرد له دژى شێوازى نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌ى ئاکه‌په و مه‌هه‌په، که‌متر بوو له‌وه‌ى هیواى بۆ ده‌خوازرا. له هه‌مووى جێى سه‌رنجتر، کورده موحافیزکاره‌کان نیگه‌ران بوون له ئاکه‌په و چاوه‌ڕوان ده‌کرا به‌ره‌و هه‌ده‌په بچن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌یان نیشاندا. به‌لاى بیلگێنه‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به فاکته‌ره ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ى تێبینى کرا زۆربه‌ى ده‌نگه له‌ده‌ستدراوه‌کان له ناوچه‌کانى نوسه‌یبین و قزڵته‌په بوو که زۆرترین زیانیان به‌رکه‌وت له هێرشه‌کانى ٢٠١٥-٢٠١٦. ئه‌و وتى «له‌ده‌ستدانى ده‌نگ له‌و ناوچانه به ڕێژه‌ى ٢٠-٢٥% بووه. خه‌ڵکى ناوچه‌کانیان وێرانبووه و کۆچیان کردووه«. بیلگێن ڕه‌خنه‌ى له خۆیان گرت و وتى «پارته‌که‌یان که‌مته‌رخه‌م بووه له هێنانى ده‌نگده‌رەکانى بۆ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که زۆر له کورده‌کان کۆچیان کردووه بۆ پارێزگاکانى ڕۆژئاوا وه‌کو کرێکارى وه‌رزیى له هاویندا. ئه‌و وتى «به‌هه‌مانشێوه ڕێکخراوه‌که‌مان وه‌کو پێویست به‌هێز نیه له ڕووى دابه‌شکردنى چاودێرانى سندوقه‌کانى ده‌نگدان.» وته‌بێژه‌که جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که نزیکه‌ى هه‌موو ده‌نگه ئه‌ژمارنه‌کراوه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌نگى هه‌ده‌په بوون. وتى نزیکه‌ى ٣٠٠ هه‌زار ده‌نگى هه‌ده‌په وه‌کو ئه‌ژمارنه‌کراو پۆلێن کران له‌کاتى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان. ئه‌مه رێژه‌یه‌کى زۆره، ئه‌مه ژماره‌ى ده‌نگه‌کانى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى به‌رزکرده‌وه بۆ زیاتر له ٥٠% و له گه‌ڕى یه‌که‌مى ده‌نگدانى سه‌رۆکایه‌تى سه‌رکه‌وتنى تۆمارکرد. کاریگه‌رییه گه‌وره‌کانى فاکته‌ره ده‌ره‌کییه‌کان ده‌رفه‌تى شیکه‌ره‌وه سیاسییه‌کان بچووک ده‌کاته‌وه. پێناچێ نه هه‌ده‌په و نه مه‌هه‌په له‌باره‌ى سیاسه‌تیان بۆ کێشه‌ى کورد له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌نجامى هه‌ڵبژادنه‌کان هیچ گۆڕانکارییه‌کى بنه‌ڕه‌تى بکه‌ن. جان وتى «پێموانیه که مه‌هه‌په بیر له نه‌رمکردنه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌کانى بکاته‌وه له باره‌ى پرسى کورده‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و ده‌نگانه‌ى به‌ده‌ستى هێناوه له هه‌رێمه‌که، به‌پێچه‌وانه‌وه بگره زیادکردنى ده‌نگه‌کانى، به‌هۆى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى و شیوازه توند و خۆسه‌پێنه‌که‌یه‌تی.» له‌باره‌ى گۆڕینى ده‌نگ له ده‌نگى ئاکه‌په‌وه بۆ مه‌هه‌په، جان خه‌ختى کرده‌وه «زه‌قکردنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى ناسیۆنالیستى له‌لایه‌ن ئاکه‌په‌وه بۆ خزمه‌تى مه‌هه‌په‌یه« بیلگێن لاى خۆیه‌وه دان به‌وه‌دا ده‌نێت «که ده‌نگى کوردان بۆ هه‌ده‌په که‌میکردووه، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نیه ئه‌لته‌رناتیڤى له هه‌ده‌په باشتر هه‌یه، به‌ڵکو ماناى ئه‌وه‌یه ده‌نگده‌ران ڕه‌خنه‌یان هه‌یه له هه‌ده‌په و ئێمه پێویسته به هه‌ندى وه‌رگرین»
هاوڵاتی، ئه‌حمه‌دفارس له‌شکرکێشیه‌کانى توکیا مه‌ترسی بۆ سه‌ر له‌ناوچوونى مێشه‌نگه‌کانىسه‌دان هه‌نگه‌وان له‌ناوچه کوێستانیه‌کانى سییده‌کان و قه‌ندیل و برادۆست دوستکردوه، له‌کاتێکدا بژێوی ژیانى ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگانه‌یه که به‌شێک له پێدایستیه‌کانى بازاڕیشیان پێ پڕکردۆته‌وه. به‌هۆى هاتنى سوپاى تورکیاش بۆناوخاکى هه‌رێم و بۆردمانه‌کانیان له‌ڕێگه‌ى تۆپخانه و فرۆکه‌کانه‌وه،له‌ئێستادا زۆربه‌ى ئه‌و هه‌نگه‌وانانه‌ى که‌وا له ساڵانى ڕابردوو له‌وه‌رزى هاویندا مێشه‌کانیان ئه‌بردنه کوێستانه‌کانى سنوری سیده‌کان، مه‌ترسی لەناوچونیان له‌سه‌ره به‌هۆى ئه‌وه‌ى مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى هه‌نگه‌وانه‌کان دروستبووه. هه‌نگه‌وانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مێکى باشیان هه‌بێت و هه‌نگوێنێکى باش و بێ گه‌ردو سروشتى به‌رهه‌م بهێنن، ده‌بێت هه‌نگه‌کان ببه‌نه کوێستانه‌کانن، به‌ڵام ئێستا ناتوانن بچنه ئه‌و ناوچانه، هه‌م له‌به‌ر مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى خۆیان و وه هه‌میش له‌به‌ر له‌ناوچونى هه‌نگه‌کانیان. شه‌وکه‌ت حه‌مه‌د، دانیشتوى ناحیه‌ى سیده‌کانى سه‌ربه‌قەزاى سۆران، ته‌مه‌ن 45ساڵ، خاوه‌نى نزیکه‌ى 50مێشه به هاوڵاتی وت»ئه‌گه‌رچى ئه‌مساڵ دڵمان خۆش‌بوو که هه‌نگ به‌رووبومى زۆرباشه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ئێستادا پێمانوتراوه که ئه‌گه‌ر بچینه ناوچه کوێستانیه‌کان مه‌ترسى ژیانى خۆمان له‌ئه‌ستۆى خۆمان». وتیشی «ساڵانى ڕابردوو مێش هەنگە‌کانمان ئه‌برد بۆ کوێستاتنه‌کان، به‌ڵام له ئێستا بووەته ناوچه‌یه‌کى (محه‌ڕه‌مه) له‌نێوان په‌که‌که تورکیا چونکه خۆتان ئه‌زانن تورکیا هاتۆته ناو خاکى هه‌رێم». هه‌روه‌ها وتى «ئه‌گه‌ر واش بڕوات ئێمه زیانێکى زۆرمان به‌رده‌که‌وێت، چونکه مێش هەنگ به‌خێوکردن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر فێرکرابن له‌ناوچه گه‌رمێنه‌کان ناکرێت نه زاوزێ باش ئه‌که‌ن و نه‌هه‌نگوێنێکى باش به‌رهه‌م ده‌هێنن پێویسته ڕێگه‌چاره‌یه‌کمان بۆ بدۆزرێته‌وه ئه‌گه‌رنا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بین.» ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه سوپاى تورکیا ئۆپەراسیۆنه زەمینى و ئاسمانییەکانى لەناوچه سنورییەکانى هەرێمى کوردستان چڕتر کردووەتەوه و هەڕەشەى هێرشکردنه سەر قەندیل، پێگەى سەرەکى پەکەکه دەکات. ئەمەش دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی نوێ بۆ سەربازانی ئەو وڵاتە، دوای ئەوەی زیاتر لە دوو دەیەی پێش ئێستا شکستیان هێنا لە چوونە سەر لوتکە بەرزەکانی قەندیل. هێرشه زەمینییەکانى سوپاى تورکیا، پاڵپشت به بۆردومانى ئاسمانى چڕ زیاتر ناوچه سنورییەکانى برادۆست و ئامێدى و بارزانى گرتووەتەوه، ماوه‌ى زیاتر له هەفتەیەکیشه بەرپرسانى تورکیا دەڵێن له قەندیل نزیکبوونەتەوه. ئەو هێرشانەدا که بەبەشداری سوپا‌و میت و جەندرمه ئەنجامدەدرێن، دەیان بنکەو سەربازگەیان لەناو خاکی هەرێم به قوڵایی 27 کیلۆمەتر درووستکردوه، ئەمەش بەپێی لێدوانى فەرمی بەرپرسانى تورکیا. هه‌ندێک له‌و شوێنانه‌ی شه‌ڕی پێگه‌یشتووه ناوچه گوندنشینه‌کانن، که سه‌رگه‌رمى کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری و به‌خێوکردنى مێشه‌نگن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌ناوچه‌کانى دوور له شه‌ڕیشه‌وه هه‌نگه‌کان ده‌برێنه کوێستانه‌کان. زیاتر له 500هه‌نگه‌وان که‌هه‌زاران مێشیان له‌سنورى سیده‌کان و ده‌روبه‌رى ده‌شتى هه‌ریر و سنورى قه‌زاکانى شه‌قڵاوه‌و خه‌بات و ده‌شتى هه‌ولێر، چه‌ند شوێنێکى تر ساڵانه له‌وه‌رزى هاویندا مێشه‌کانیان ئه‌به‌نه کوێستانه‌کانى سنورى ناحیه‌ى سیده‌کان، به‌مه‌به‌ستى به‌خێوکردنى هه‌نگه‌کانیان. حه‌سه‌ن عومه‌ر دانیشتوى سنورى قه‌زاى شه‌قڵاوه ته‌مه‌ن 56ساڵه خاوه‌نى زیاتر له200مێش هەنگە‌و بژێوى ژیانی له‌سه‌ر ئه‌و مێش هەنگانەیە به هاوڵاتی وت»به‌ڕاستى ئێستا وام لێهاتوه ته‌واوى مێش هەنگەکانم بفرۆشم، چونکه ئه‌گه‌ر وا بڕوات زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بین، مێش هەنگەکانیشمان توشى له‌ناوچوون ئه‌چن، له‌ئێستادا نازانم چى بکه‌م هیچ کارێکى تر له‌ئێستادا شکنابه‌م بژێوى ژیانى ڕۆژانه‌ى خۆمى پێ به‌ڕێبکه‌م». وتیشی»به‌ڕاستى حکومه‌ت زۆر که‌مته‌رخه‌مه بۆ ئێمه هیچ چاره‌یه‌کمان بۆ نادۆزێته‌وه که هاناى بۆبه‌رین ئێستا من مێش هەنگەکانم بردۆته شوێنک که هیچ شایسته نیه بۆ به‌خێوکردنى هه‌نگ ئه‌گه‌ر واش بڕوات کوالیتى هه‌نگوینى ئێمه‌ش دا ئه‌بەزێت، چونکه ناچار ئه‌بین شه‌کر بده‌ینه مێش هەنگە‌کانمان بۆئه‌وه‌ى توشى له‌ناوچوون نه‌بن.» ناوچه کوێستانه‌کانى (خنێره‌و لۆلان و مێرگه میر، ماڵه‌مه‌لا، کانى خرک، خواکوڕک، به‌شێک له‌صه‌قه‌رو هۆڕنه) ئه‌و شوێنانه‌ن که زۆرترین هه‌نگه‌وانى ئه‌و سنووره‌ى تێدایه‌و له شوێنه‌کانى تریشه‌وه ساڵانه هه‌نگیان بۆ ده‌برێت، تاکو به‌سه‌ر گه‌ڵاو گوڵى ناوچه‌که‌دا شیله هه‌ڵمژن. به‌ڵام ئێستا دووکه‌ڵ و بارووت شوێنى شیله‌ى بۆ ئه‌وان گرتۆته‌وه. له سنووری سیده‌کان ساڵانه نزیکه‌ى 10 ته‌ن به‌رهه‌مى هه‌نگوین به‌رهه‌م دێت نزیکه‌ى 6سه‌د هه‌نگه‌وانی هى سیده‌کان و ده‌وروبه‌ر مێش هەنگە‌کانیان ده‌به‌نه ناوچه کوێستانیه‌کانى سیده‌کان. له‌ئێستادا به‌هۆى بۆردمانى ناوچەکه‌وه چه‌ندین جار ئاگر له‌ناوچه‌که به‌ربووەو به‌ده‌یان شانه هه‌نگ سوتاون و له‌ناوچونه مێشه‌نگه‌کان که‌شێکى هێمن و ئارامیان پێویسته و له‌وه‌ڕێکى باشیان له گوڵ و گیا ده‌وێت بۆئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى باش به‌رهه‌م بێنێت. دڵشادعه‌بدوڵا به‌رپرسى نوسینگه‌ى هه‌نگه‌وانانى سیده‌کان به هاوڵاتی وت»ئه‌گه‌ر وابڕوات به‌روبومى هه‌نگوینى له‌ناوچه‌که‌ى ئێمه زۆر دا ئه‌به‌زێت باشترین هه‌نگوین هى ئێمه یه له‌سه‌ر ئاستى کوردستان چه‌ندین جار هه‌نگوینى کوێستانه‌کانى ئێمه له‌سه‌ر ئاستى جیهان مه‌دالیاى زێڕى به‌ده‌ستهێناوه«. پێده‌چێت ئه‌و شه‌ڕه‌ى ناوچه‌که‌ى گرتووەته‌وه ئیتر زیانى بۆ مرۆڤه‌کان نه‌بێت به ته‌نها، به‌ڵکو ئه‌و هه‌نگانه‌ى به سروشتى ناوچه‌که گه‌شه‌یان کردوه بتۆرێن و ئیتر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و گوڵانه‌ى لەژێر ئاگر و دووکه‌ڵى شه‌ڕدان. ئه‌و شه‌ڕه‌ى که کۆتایی ساڵى رابردوو بۆ سه‌ر ناوچه‌که ده‌ستى پێ‌کرد، مه‌ترسی درووستکردوه بۆسه‌ر ئاواره‌بوونى هه‌زارارن خێزانى ناوچه‌کانى برادۆست دەکەوێته سیگۆشەى سنورى تورکیا و عێراق و ئێران که ساڵانێکى درێژه پەکەکه کردویەتیه مۆڵگەیەکى سەرەکى خۆى. ناوچه‌که هاوسنووره له‌گه‌ڵ قەندیل که زیاتر له چارەکه سەدەیەکه مۆڵگەى سەرەکى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکه)یه بەدرێژایی مێژووى شەڕو ململانێ خوێناوییەکانى پەکەکه و تورکیا لەهەشتاکانى سەدەى رابردووەوه تا ئێستا، هەرگیز ئامانجێکى ئاسان نەبووه بۆ ئەنقەره. بەدرێژایی شەڕو ململانێ چەکدارییەکانى نێوان تورکیا و پەکەکه، قەندیل که بەسەدان گوند له خۆدەگرێت، به بەردەوامى بووەته ئامانجى فڕۆکه جەنگییەکانى تورکیا، که ژیانى له گوندەکانى ئەو سنوره تاڵکردووه. به تایبه‌تى به‌مدوییانه زیانه‌کان به‌ر گونده‌کانى ناحیه‌ى سیده‌کان که‌وتوون. دڵشاد عه‌بدوڵا به‌رپرسى نوسینگه‌ى هه‌نگه‌وانانى سیده‌کان به‌هاوڵاتی وت »له‌سنورى ئێمه هه‌نگه‌وان هه‌یه نزیکه‌ى هەزار مێش هەنگی هه‌یه هه‌شیانه ته‌نها 50 مێشى هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌نگه‌وانان بچنه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هه‌نگه‌وانان و دروست ئه‌بێت و هه‌روه‌ها مێش هەنگە‌کانیان له‌ناوده‌چن، چونکه به‌لایه‌نى که‌م ده‌بێت هه‌نگه‌وانان هه‌فته‌ى دووجار سه‌ردانى مێشه‌کانیان بکه‌ن بۆ چاودێرى کردنیان، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ى ئێستاوه ئه‌وه مه‌حاڵه«.
مەعروف مه‌جید نیشتیمانى نه‌وڕه‌سه‌کان، دورگەیەکی بچووکە له ده‌ریاچه‌ى دوکان له نزیک ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین، دیمه‌نێکى جوان و ناوزه‌ى به ناوچه‌که به‌خشیوه‌و هاوڵاتیان وه‌کو شوێنێکى گه‌شتیارى سه‌ردانى ده‌که‌ن، بەڵام بەم دواییانە رووبەڕووی مەترسی لەناوچوون و نەمانی ژیان بۆ نەوڕەسەکان بۆتەوە. رۆژانه ده‌سته ده‌سته له گه‌شتیاران و هاوڵاتیان به‌مه‌ستى بینینى ئه‌و نه‌وره‌سانه سه‌ردانى ئه‌و ناوچه ده‌که‌ن کە دەکەوێتە سەر گردى باسموسیان و گردى دوگردکان لە دورگەیەکی ناو دەریاجەکە. بوونى ئه‌و ژماره زۆره له نه‌وره‌س، دیمه‌نێکى جوانى به سنوره‌که به‌خشیوه‌و خه‌ڵکى به نیشتیمانى نه‌وره‌سه‌کان ناوى ده‌هێنن. له ئێستاشدا به‌هۆى زۆربوونى ئاو له ده‌ریاچه‌ى دووکان و ترسى زیان گه‌یاندنى گه‌شتیاران به نه‌وره‌سه‌کان، مه‌ترسى له ناوچوونى نیشتیمانى نه‌وڕه‌سه‌کان ده‌کرێت، حکومه‌ت پلانى هه‌یه که ناوچه‌یه‌کى ئارام بۆ ئه‌و نه‌وڕه‌سانه درووست بکات، که ساڵانه ژماره‌یان زیاد ده‌بێت. حه‌مه شوان که‌ریم، لیپرسراوی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی راپه‌رین، سه‌باره‌ت به گرنگى نیشتیمانى نه‌وره‌سه‌کان و سه‌ردانیکردنى گه‌شتیاران، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌و ناوچه‌یه له ئێستادا وه‌ک شوێنێکى گه‌شتیارى لێهاتووه‌و گه‌شتیاران رووى تێده‌که‌ن، ئه‌و به هاوڵاتی راگه‌یاند «به‌هۆى جوانى ئه‌و سروشته ناوازه‌یه و زۆرى ڕێژه‌ى ئه‌و باڵنده نه‌وره‌سانه ماوه‌یه‌که سه‌رنجى بۆلاى گه‌شتیاران و راگه‌یاندنه‌کان چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه ڕاکێشاوه‌و به‌هۆى دیمه‌نه جوان و ناوازه‌کانى پۆل پۆل گه‌شتیاران و هاوڵاتیان ڕوو له‌ناوچه‌که‌و ئه‌و مه‌مله‌که‌ته سه‌رنج ڕاکێشه ده‌که‌ن». لیپرسراوی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی راپه‌رین سه‌باره‌ت به مه‌ترسى له ناوچوونى ئه‌و باڵندانه وتى»به‌هۆى زۆربوونى ئاوى ده‌ریاچه‌ى دوکان، به‌تایبه‌ت زۆر ساڵ گردى باسموسیان ژێرئاو ده‌که‌وێت و نه‌وره‌سه‌کان زیاتر ده‌چنه گردى دووگردکان و به شوێنه‌کانى تر‌ى ده‌ریاچه‌که‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه و لانه دروست ده‌کەن و ده‌یکه‌ن به شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان که ساڵانه له سه‌ره‌تاى مانگى (5) وه تاکو کۆتایى مانگى (7) نه‌وره‌سه‌کان شوێن و لانه دروستده‌که‌ن و هێلکه‌یه‌کى زۆر له‌و له‌و شوێنانه له لانه‌کانیان داده‌نێن و هه‌زاره‌ها نه‌وره‌سى تازه‌ده‌هێننه ناو سروشته‌وه«. مه‌ترسى له‌ناوچونى نه‌وره‌سه‌کانى رانیه‌ى ده‌روازه‌ى راپه‌رین واى کرد به‌رپرسانى ئه‌و ناوچه‌یه بیر له دروستکردنى ناوچه‌یه‌کى پارێزراو بکرێته‌وه بۆیان. حه‌مه شوان که‌ریم، وتى «بڕیارماندا به‌دانانى پلانێکى گونجاو بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان و دانانى پاسه‌وان و رێکخستنى به‌له‌مه‌وانه‌کان و کات و ماوه‌ى سه‌ردانى کردنیان و نه‌بوونى قه‌ره‌باڵغى مرۆڤه‌کان و ڕێکخستنیان به میکانیزمێکى گونجاو» به وته‌ى لێپرسراوى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى راپه‌رین»سه‌ردانیکردنى گه‌شتیاران و راگه‌یاندنکاران و به‌شێکیش له‌و راوچى و هاوڵاتییانه‌ى که به باشى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه ناکه‌ن، تاڕاده‌یه‌ک کێشه بۆ ئه‌و باڵندانه دروست ده‌که‌ن و دوور نیه ببێته هۆى تۆرانى نه‌وره‌سه‌کان و جێهێشتنى ئه‌و مه‌مه‌له‌که‌ته‌ى خۆیان، ئه‌گه‌ر به باشى مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ نه‌کرێت». حه‌مه شوان که‌ریم، جه‌ختیله‌وه‌ش کرده‌وه کە سه‌رۆکى ده‌سته‌ى پاراستن و چاککردنى ژینگه‌ی هەرێم پێی راگه‌یاندوون که وه‌ک ده‌سته کار ده‌که‌ن و هه‌وڵى زۆر به‌په‌له ده‌ده‌ن که نیشتمانى نه‌وره‌سه‌کان بپارێزن و وەکو ناوچەیەکی سروشتی بیهێڵنەوە، «تا باڵنده نه‌وره‌سه‌کان پارێزراو بن و گه‌شتیاران و میوانانیش به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو تر ئه‌و دیمه جوان و ناوازانه ببین».
یاد قوربانی ئەم هەفتەیە چیرۆکی ١٢ کوڕە تایلەندیەکە کە لە ئەشکەوتێکدا لەگەڵ ڕاهێنەرەکەیان گیریان خواردبوو و مەترسی خنکاندنیان هەبوو بە هەڵمەتێکی بەرفراوانی جیهانی ڕزگارکران و بوو بە مانشێتی زۆرێک لە ڕۆژنامەکانی جیهان و سەر شاشە تەلەفزیۆنەکانی بەشێوەیەک داگیرکردبوو کە لە هەشتی تەممووزدا لەسەدا ٣٠ ی پەخشی کەناڵی CNN ی ئەمریکی تایبەتکرا بوو بە بابەتەکە. ڕووداوەکە هەموو جیهانی هێنایە دەنگ و چەندین سەرکردە و کەسایەتی جیهان بەشدارییان تێداکرد، بەڵام ئەم گرنگییە زۆرە میدیاییەی درا بە ١٢ منداڵی تایلەندی لە کاتێکدا زیاتر لە ٢٥٧ ملیۆن منداڵ بە پێی داتاکانی منداڵپارێزی جیهانی لە ئێستادا لە ناوچەکانی جەنگدان و زیاتر لە ١٦٥ ملیۆن منداڵ ژیانیان لە مەترسیدایە پرسیاری دروستکرد لەسەر هۆکاری گرنگیدانی میدیاکان بە ڕوداوی بچوکی سەرسوڕهێنەری لەم جۆرە و پشتگوێخستنی بابەتی لەمە گەورەتر. لە ڕاپۆرتێکی مەڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی ‹ڤۆکس›دا هاتوە کە میدیاکان ڕوداوێکی زۆر دڵتەزێنیان کردوە بە بابەتێکی میدیایی کە ٢٤ کاتژمێر لەسەر ڕۆژنامە و شاشەی تەلەفزیۆنەکانە و زیاتر وەک بابەتێکی تەرفیهی پشاندەدرێت بێ گوێدانە بار و فشار و ڕاتەکانی دەروونی منداڵەکان. ماڵپەڕی ڤۆکس لەم بارەیەوە لەگەڵ تیم ڕیکەربەر، پسپۆڕی کۆمەڵناسی دواوەک تیم دەڵێت "خۆشییەکی تایبەت هەیە لە درووستبونی هەستێک بۆ بەرانبەرەکەت، جا گەر ئەو هەستە دڵتەنگ بوونیشبێت هەر خۆشیەکی تایبەتی هەیە. لە کلتورێکدا کە هەستداری گرنگی پێدەدرێت گەر بڵێیت ئەو ڤیدیۆیەم بینی زۆر بێتاقەتی کردم و خەفەتم بۆ ئەو منداڵانە خوارد، ئەمە تۆ وەک کەسێکی خاوەن هەست و ئەخلاق دەردەخات، ئەمەش لە جیهانی ئەمڕۆدا لای خەڵک گرنگی هەیە کە بڵێن من ئەتوانم ئەو هەستانەم هەبێت." ڕوداوەکان هەندێک جار پێویستیان بە سومبولێک یاخود هەواڵێک هەیە کە هەستی بینەر بجوڵێنێت تا میدیا و لە بەرانبەردا خەڵکیش گرنگی پێبدەن. هەندێک جار ئەو روداوانە دەبنە چیرۆکێک و بە خێرایی لەمیدکایان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بلاودەبنەوە، ئەم حاڵەتەش لە ڕوداوی مردنی ئایلان کوردی بەدیکرا، دوای بڵاوبونەوەی وێنەکەی بە مردوویی لەسەر کەناری دەریای ناوەڕاست. پێش بڵاوبونەوەی وێنەکەی ئایلان گرنگی میدیایی و خەڵک بە شێوەیەکی کەمتربوو لەسەر قوربانیە منالەکانی سوریا، بەڵام لە دوای بڵاوبونەوەی وێنەکەی ئایلان، هەواڵەکان لەسەر قوربانیەکانی جەنگی سوریا زیادی کرد، تەنانەت ڕێکخراوی خاچی سوری سویدی ڕایگەیاند کە ڕێژەی پارەی بەخشراوە بە قوربانیانی سوریا لە ڕێگای ڕێکخراوەکەیانەوە ١٠٠ ئەوەندە زیادی کردوە! هەواڵە سەرنجڕاکێش و هەستبزوێنەکان، ئەوانەی زیاتر تیشک دەخاتە سەر چیرۆکی کەسێک یان چەند کەسێک، زیاتر سەرنجی میدیا و خەڵک ڕادەکێشن وەک لەو بابەتانەی لە جەوهەردا خۆیان گرنگن، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ئۆریگۆنی ئەمریکی لەسەر بابەتە میدیایی هەستبزوێنەکان دەریخستوە کە ئەم هەواڵانە و هەستی بینەریش بەرانبەر ڕوداوەکە زۆر کورتخایەنە و بابەتەکەی ئایلانیش بە نمونە دانراوە کە لە سەرەتادا ١٠٠ ئەوەندە بەخشینەکان بە خاچی سووری سویدی زیادیکردوە بەڵام دواتر بەخشینە مانگانەکان بون بە ١٠ ئەوەندە و بەرە بەرە گەڕاوەتەوە دۆخی جاران، سەرەڕای ئەوەی بارودۆخی قوربانیانی سوریا وەک خۆی بوە. ڕوداوی گیرخواردنی ١٢ منداڵی تایلەندی و ڕاهێنەرەکەیان لە ئەشکەوتێکدا و ترسی خنکاندنیان خێرا لە جیهاندا دەنگی دایەوە، منداڵەکان یاریزانی تیمێکی دوگۆڵی بون و بۆ یادی لە دایکبوونی یەکێکیان ڕوویان کردۆتە ئەشکەوتەکە، بەڵام بە هۆی باران بارینەوە ئەشکەوتەکە پڕبوە لە ئاو و لەوێ گیریان خواردوە و مەترسی خنکاندنیان هەبوە. لە دوای گیرخواردنیان، چاوەڕێی یارمەتیبون، چیرۆکی ڕزگارکردنیان چیرۆکێکە چیرۆکی کۆڵنەدان و هێزی یەکگرتوویی مرۆڤ دەگێڕێتەوە. لە ئەنجامی هەوڵی ڕزگارکردنەکەشدا کە هەمویان بە سەرکەوتوویی ڕزگارکران، یەکێک لە ئەندامانی هێزی دەریایی تایلەندی گیانی لەدەستدا. ئەم هەفتەیە ئەشکەوتە تایلەندیەکە سەرنجی میدیاکانی تەواو بۆ خۆی بردبوو و تا ئێستاش دوو کۆمپانیای بەرهەمهێنی فیلمی سینەمایی لە هۆڵیود ئامەدەیی خۆیان دەربڕیوە کە چیرۆکە دەگمەنەکەی منداڵە تایلەندیەکان بکەنە فیلمی سینەمایی. یەکێک لەو کۆمپانیایانە کۆمپانیای پیور فلیکسە تایبەت بە بەرهەمهێنانی فیلمی خێزانی و دوابەدوای ڕزگارکردنی مندالەکان بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە گەیشتبوە شوێنی ڕوداوەکە و بە کەناڵی دۆچە ڤیلەی ئەڵمانی وتوە «ئێمە لێرەین لە تایلاند، ئەم ڕوداوە دەکرێت بکەینە فیلمێک کە ئیلهامبەخشبێت بۆ ملیۆنان خەڵک لە سەرانسەری جیهان.» دۆچە ڤیلەی ئەڵمانی لە بارەی ئەگەری کردنی ئەم ڕوداوە بە فیلمی سینەمایی ڕای دکتۆری دەرونی ڕێنات شاپکەری وەرگرتوە کە پێی وایە "لە ئێستادا هیچ باش نیە ئەم ڕوداوە بکرێت بە فیلم بۆ باری دەرونی منداڵەکان، گەر لە داهاتوشدا بکرێت نابێت هیچ کەسێک کە لە ڕوداوەکەدا بەشداربوە ڕۆڵببینێت." پۆڵ سلۆڤیک بۆ ٦٠ ساڵ دەبێت لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر گرنگی دانی خەڵک و میدیا بە ڕوداوەکان و ژیانی مرۆڤ، ئەو بە ماڵپەڕی ڤۆکس دەڵێت "ئێمە لە ٦٠ ساڵی کارکردنماندا بۆمان دەرکەوتوە کە خەڵک گرنگی بە زیابونی قەبارەی ڕوداوەکان دەدات، بەڵام بەشێوەیەک کە گرنگیەکی زۆر بە زیادبوونی ژمارەی کەم دەدات بەڵام کە ژمارەکان زیاتر بون گرنگیەکەش کەمدەبێتەوە." نمونەیەک دێنێتەوە و دەڵێت "جیاوازی نێوان سفر و ١٠٠ دۆلار زیاتر دیارە وەک لە جیاوازی نێوان ١٠٠ دۆلار و ٢٠٠ دۆلار، گەر بێتە سەر باسی باسی پێنج هەزارو ٨٠٠ دۆلار و پێنج هەزارو ٩٠٠ دۆلار ئەوا جیاوازیەکی زۆر کەم دەبندرێت لە نێوان ئەو دوو ژمارەیەدا، لە کاتێکدا جیاوازیەکە لە هەموو حاڵەتەکاندا هەر ١٠٠ دۆلار، بەڵام بەهای ١٠٠ دۆلار جیاواز دیارە." وتیشی "بیرمان کردەوە تۆ بڵێی هەمان شت بۆ ژیانی مرۆڤەکانیش ڕاستبێت؟ ئەندامانی لێکۆڵینەوەکە ئێستا پێمان وایە کە بەڵێ بۆ ژیانی مرۆڤیش وایە. شتێکی ترسناکە، بەهاییەکی جێگیرنیە بۆ ژیانی مرۆڤ و لەگەڵ گەورەبونی تراجیدیاکاندا بەهای ژیانی مرۆڤەکان کەمتر دەبێتەوە."
هاوڵاتی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ کرایه‌وه بۆ گه‌یاندنى گازى سروشتى ئازه‌ربایجان به خاکى ئه‌وروپا له ڕێگه‌ى تورکیاوه، ره‌نگه خه‌ونه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستانیش بۆ گه‌یاندنى گازى سروشتى به ئه‌وروپا بکاته ڕاستى، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستى گه‌وره‌ى نه‌یه‌ته به‌رده‌م. پڕۆژه‌که که ناسراوه به (تاناپ) پڕۆژه‌یه‌کى زه‌به‌لاحى راکێشانى هێڵى گازى سروشتى وڵاتى ئازه‌ربایجانه، له‌ڕێگه‌ى خاکى تورکیاوه به ئه‌وروپا که ساڵى 2012 به‌پێی رێککه‌وتنێک له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌ست به جێبه‌جێکردنى کرا. پڕۆژه‌که له سێ به‌شى سه‌ره‌کى پێکدێت، که یه‌که‌میان هێڵى پێکه‌وه به‌ستنى ئازه‌ربایجان و تورکیایه که ناسراوه به هێڵى باشورى قه‌وقاز (ئێس سی بی)، به‌شى دووه‌میان هێڵێکه که به تورکیادا تێده‌په‌ڕێت و ناسراوه به هێڵى گازى سروشتى له‌ڕێگه‌ى ئه‌نادۆڵه‌وه (تاناپ)، به‌شی سێیه‌میان هێڵى نێوان تورکیا و یۆنانه که ناسراوه به هێڵى بۆرى ئه‌دریاتى (تاب). ئه‌و هێڵه له‌سه‌ره‌تادا رێگرى سیاسی بۆ دروستبوو، به‌تایبه‌ت که والێکدرایه‌وه که هێڵێکه بۆ کێبڕکێکردنى پڕۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى روسیا به ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ى خاکى تورکیاوه که ناسراوه به (سیلى تورکى)، به‌ڵام تورکیا ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه و جه‌ختى کرده‌وه که هه‌ردوو هێڵه‌که یه‌کترى ته‌واو ده‌که‌ن له‌رووى دابینکردنى ئاسایشى وزه‌وه. هێڵى (تاناپ) ئێستا له‌لایه‌ن کۆمپانیاى زه‌به‌لاحى وزه‌ى روسیا (رۆسنه‌فت) چاوى تێبڕدراوه تا له‌ڕێگه‌وه گازى سروشتى هه‌رێمى کوردستانى پێدا هه‌نارده بکات بۆ ئه‌وروپا. کۆمپانیاکه له‌مانگى ئه‌یلولى ساڵى رابردوودا له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته رێککه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ى رێککه‌وتنی نێوانیان له بواری وه‌به‌رهێناندا که پێشتر واژووکرابوو په‌ره‌پێبده‌ن، به جۆرێک که دامه‌زراندنی بۆرییه‌کی گازی سروشتی له‌خۆ بگرێت که پێداویستییه‌کانی وێستگه‌کان و کارگه‌کان به گازی سروشتی دابین بکات و ئه‌وه‌نده گازی سروشتی بخاته‌به‌رده‌ست که هه‌نارده‌ی بازاڕه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک تورکیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا بکرێت. له ئایارى ئه‌مساڵیشدا، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان له‌میانه‌ى به‌شداریکردنى له مونته‌داى ئابورى سان پترسبۆرگ، واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ رۆسنه‌فت راگه‌یاند بۆ دروستکردن و کارکردن به هێڵى بۆرى گازى سروشتى هه‌رێمى کوردستان. لاى خۆشیه‌وه، ئیگۆر سێچین به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى کۆمپانیاى رۆسنه‌فتى روسى رایگه‌یاندبوو، کار له‌سه‌ر چه‌ندین پڕۆژه ده‌که‌ن له هه‌رێمى کوردستان، له‌ناویاندا راکێشانى بۆرى گواستنه‌وه‌ى گاز، ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامى بده‌ن به گه‌شه‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان. به‌پێی ماڵپه‌ڕى فه‌رمى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان، به‌پێی رێککه‌وتنه‌که کۆمپانیای رۆسنه‌فت هه‌ڵده‌ستێت به دامه‌زراندنی بۆڕییه‌که به‌پێی سیسته‌می (BOOT) (واتا درووستکردن، خاوه‌ندارییه‌تی کردن، به‌کارخستن و گواستنه‌وه) هه‌روه‌ها به‌پێی بژاردنی ته‌عریفه‌ی درێژخایه‌ن. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت توانای بۆرییه‌که ساڵانه تا 30 ملیار مه‌تری سێجا بێت که یه‌کسانه به لەسەدا شەش-ی خواستی ئه‌وروپا بۆ گازی سرووشتی. بۆرییه‌که تا ساڵی 2019 به‌مه‌به‌ستی به‌کارهێنان و دابینکردنی ناوخۆ ته‌واو ده‌بێت و هه‌نارده‌کردنی گازیش له ساڵی 2020 ده‌ستپێده‌کات. به‌پێی ماڵپه‌ڕى فه‌رمى ئینته‌رفاکس ئینێرجى روسی که تایبه‌ته به بوارى وزه، کۆمپانیاى رۆسنه‌فت چه‌ند بژارده‌یه‌کى له‌به‌رده‌مه بۆ هه‌نارده‌کردنى گازى سروشتى بۆ بازاڕه‌کانى ئه‌وروپا، که گونجاوترینیان به‌ستنه‌وه‌ى بۆرییه‌که‌یه به هێڵى تاناپه‌وه، که له‌و رێگه‌یه‌وه کۆمپانیاکه ده‌توانێت ده‌ستى بگات به کڕیاره ئه‌وروپییه‌کانى و بازاڕى خۆى فراوانتر بکات. به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌که، کۆمپانیاکه که هێشتا بڕیارى له‌سه‌ر هیچ بژارده‌یه‌ک نه‌داوه، چه‌ند بژارده‌یه‌کى دیکه‌شى له‌به‌رده‌مه وه‌کو به‌ستنه‌وه‌ى بۆرى گازى سروشتى هه‌رێم به هێڵه‌کانى غازى تورکیاوه تا غاز بۆ ئه‌و وڵاته دابین بکات، به‌ڵام بژارده‌که‌ى پێشوو به‌گونجاوترینیان داده‌نرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ بژارده‌ى تاناپ پێده‌چێت ئه‌وه‌نده‌ش کارێکى بێ کێشه نه‌بێت، به‌وپێیه‌ى ده‌بێت بچێته ژێر یاساکانى کۆمسیۆنى ئه‌وروپاوه، له‌کاتێکدا ئه‌وروپا ترسی هه‌یه له هه‌ژمونى فراوانى روسیا به‌تایبه‌ت له‌بوارى پشت به‌ستنى زیاتر به‌و وڵاته بۆ دابینکردنى وزه. جگه له‌وه‌ش دیار نییه هه‌ڵوێستى تورکیا چى ده‌بێت که بۆرییه‌که به‌خاکه‌که‌یدا رابکێشرێت، به له‌به‌رچاوگرتنى په‌یوه‌ندى خراپى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره به‌هۆى ریفراندۆمه تاکلایه‌نه‌که‌ى هه‌رێم له‌ساڵى رابردوودا بۆ راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی، هه‌رچه‌نده ئه‌و کاره ئه‌نقه‌ره ده‌کات به سه‌نته‌رێکى سه‌ره‌کى گه‌یاندنى گازى سروشتى به ئه‌وروپا و سه‌رچاوه‌یه‌کى نوێش ده‌بێت بۆ ئابورییه‌که‌ى. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، پێناچێت رۆسنه‌فت که گه‌وره‌ترین کۆمپانیای نه‌وتییه له‌جیهاندا له‌رووى به‌رهه‌مهێنانه‌وه، ده‌ستبه‌ردارى گه‌یاندنى گازى سروشتى هه‌رێم بێت به ئه‌وروپا، به‌وپێیه‌ى ئه‌و کاره جێپێی له بازاڕى جیهانى گازى سروشتی‌دا قایمتر ده‌کات، به‌تایبه‌تى که کۆمپانیاکه ماوه‌یه‌کى درێژه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى گازپڕۆمى رکه‌به‌رى له ململانێدایه که تائێستا هه‌نارده‌ى گازى سروشتى روسیاى بۆ ئه‌وروپا قۆرخکردووه. به‌پێی رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و رۆسنه‌فت، ئه‌و هێڵى گازى سروشتییه‌که‌ى که بڕیاره رۆسنه‌فت بۆ هه‌نارده‌کردنى غازى سروشتى هه‌رێم دروستى بکات، ده‌بێت له‌ساڵى 2019دا گازى سروشتى پێویست بۆ به‌کارهێنانى ناوخۆیی هه‌رێم دابین بکات و له‌ساڵى 2020 هه‌نارده‌کردن بۆ ده‌ره‌وه ده‌ستپێبکات. دواى واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کانى هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، رێککه‌وتنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای رۆسنه‌فت، په‌ره‌پێدانی که‌رتی گازی سرووشتی هه‌رێم خێراتر ده‌کات و گازی پێویست بۆ به‌کارهێنانی ناوخۆ و هه‌نارده‌کردنی دابین ده‌کات. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردبوو، خاڵێکی گرنگی دیکه ئه‌وه‌یه ئه‌م بۆرییه به‌خێرایی درووستده‌کرێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی گاز بۆ بازاڕی تورکیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا خێراتر به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات. به‌پێی خه‌مڵاندنه‌کانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان، هه‌رێمی کوردستان بڕی 200 تریلیۆن پێ سێجا (5.7 ترلیۆن مه‌تر سێجا) یه‌ده‌گی گازی سروشتی هه‌یه، که بریتیه له 3% ی تێکڕای یه‌ده‌گی جیهان. له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه پڕۆسه‌کانى گه‌ڕان به‌دواى گازى سروشتى له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیپێکردووه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ک دۆزراوه‌ته‌وه، له ئێستادا گازى سروشتى سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى کاره‌بایه له‌هه‌رێمى کوردستان. وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دۆزینه‌وه‌ى گازى سروشتیه‌وه له هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، که سیاسه‌تى ئه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و وزه‌یه بۆ به‌کارهێنانى ناوخۆیی به‌کاربهێنێت، دواتر هه‌نارده‌ى تورکیا و ئه‌وروپاى بکات.
سەروەر خەلیل دوای ده‌یان ساڵ ئاواره‌بوون، فه‌رمان له‌ساڵی 2004 گه‌ڕایه‌وه سه‌ر زێدی خۆی له‌شاری که‌رکوک و ده‌ستی کرد به بونیادنانه‌وه‌ی ژیانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان و هاتنی هێزه عێراقییه‌کان بۆ ئه‌و ناوچانه، ئه‌و جارێکی تر ئاواره بووه‌وه‌و به‌رهه‌می ماندووبوونی 14ی ساڵی رابردووی له‌دوای خۆی جێهێشت. هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیانی کوردی که‌رکوک له‌شاره‌که‌دا ماون، به‌ڵام فه‌رمان و هه‌زاران خێزانی تر به‌هۆکاری جیا جیا شاره‌که‌یان جێهێشتووه و ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه، چونکه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن «تائێستا مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژیانیان له‌که‌رکوکدا نه‌ڕه‌وینه‌ته‌وه«. به‌پێی ئامارێکی لقی سلێمانی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له‌دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه زیاتر له ١٩ هەزار خێزانی که‌رکوک و دووز خورماتوو ئاواره‌ی پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بوون، به‌ڵام له‌ئێستادا پێنج هەزار خێزانیان له‌و دوو پارێزگایه ماون و ژماره‌که‌ی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه. چیا حوسێن به‌رپرسی لقی سلێمانی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق ده‌ڵێت «ورده ورده خه‌ڵک گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ڵام ئێستا نزیکه‌ی پێنج هه‌زار خێزان له‌و سنووره ماونه‌ته‌وه و که زۆرینه‌یان خه‌ڵکی دووز خورماتوو و داقوقن، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیکه‌ی هەزار خێزانیان خه‌ڵکی که‌رکوکن، هه‌رچی ناوه‌ندی که‌رکوکه سه‌ره‌تا ترسێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، دواتر که ترسه‌که ره‌وییه‌وه خه‌ڵکه‌که گه‌ڕانه‌وه سه‌ر کاره‌کانی خۆیان». به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی که‌وتوون له‌ئێستادا شەش هەزار و ١٠٠ خێزانی که‌رکوکی له‌نوسینگه‌ی هه‌ولێری کۆچ و کۆچبه‌رانی هه‌ولێر تۆمارکراون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان. ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک که هاوکات یه‌کێکه له‌کاندیده ده‌رچووه‌کانی یه‌کێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که داتایه‌کی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ زانینی ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ئاواره بوون و تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه که‌رکوک، به‌ڵام وه‌ک خۆی ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر ژماره کۆنه‌کان مابن ئه‌وه ژماره‌که مه‌ترسیداره«. ئه‌ڵماس نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه به‌مه‌ترسیدار ده‌زانێت و ده‌ڵێت «ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی تر له‌شوێنی ئه‌و خێزانانه نیشته‌جێ بن و ئاسه‌واری کوردبوون بسڕدرێته‌وه، به‌شێکی زۆری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش فه‌رمانبه‌رن و به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵکانی تر ده‌خرێنه شوێنه‌کانیان». ئه‌گه‌رچی تائێستا ئه‌و خێزانانه پێیانوایه که له‌ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ که‌رکوک مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژیانیان زیاتر ده‌بن و به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌ڵماس زۆرێک له‌و خێزانانه به‌بڕیاری سیاسی شاره‌که‌یان جێهێشتووه، ئه‌و ده‌ڵێت «من نازانم، ئایا ئه‌و خه‌ڵکه‌ی لێره‌ن هه‌موویان کڵاویان کراوه‌ته‌سه‌ر؟ ئایا ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ریان؟ ئه‌گه‌ر وایه ده‌بێت هه‌موومان شاره‌که جێبهێڵین، راسته حاڵه‌ت هه‌بووه به‌ڵام تۆ له‌عێراقد ده‌ژیت و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش له‌ناوچه‌کانی تری عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش روو ده‌ده‌ن». به وته‌ی به‌رپرسی لقی سلێمانی کۆچ و کۆچبه‌ران هه‌وڵی زۆر هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان، وتی «به‌ڵام بارودۆخی عێراق له‌کوڵاندایه و خۆپیشاندان له‌هه‌موو شاره‌کاندا هه‌یه و هێزه ئه‌منییه‌کان هێزی نیشتیمانی نین که به‌یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کان بکەن، له‌به‌ر ئه‌وه هێشتا ئه‌و مه‌ترسییانه نه‌ڕه‌وینه‌ته‌وه ئه‌گه‌رنا هه‌موو هه‌وڵێک دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان». هه‌رچی ئه‌ڵماس فازڵە ره‌تیده‌کاته‌وه که هیچ لایه‌نێک رێگر بێت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه و ده‌ڵێت «نه ئیداره‌ی که‌رکوک و نه‌هێزی ئه‌منی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆیان نییه رێگر بن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه، ئه‌و حه‌ڵکانه خاوه‌نی ماڵی خۆیانن». به‌ڵام فه‌رمان کە هێشتا لە ئاوارەییدا دەژێت و بڕیاری نەداوە بگەڕێتەوە، هه‌موو ئه‌و وتانە به «قسه‌ی بریقه‌دار» ده‌زانێت و ده‌ڵێت «رۆژانه له‌که‌رکوک ته‌قه له‌خه‌ڵک ده‌کرێت و ماڵی خه‌ڵک ده‌بڕدرێت، ئه‌گه‌ر من گه‌ڕامه‌وه که‌رکوک چ گره‌نتییه‌ک هه‌یه که ژیانم پارێزراو بێت؟».