تورکیا له میدیادا هه‌وڵى ناشرینکردنى کورد ده‌دات و رێگه‌ش نادات ببنه خاوه‌ن میدیایەك که به ئازادى باس له کێشه‌کانیان بکه‌ن. هەرێم جەعفەر تورکیا گه‌وره‌ترین زیندانى ڕۆژنامه‌نووسانه له جیهان، له ئێستادا زیاد له ١٠٠ ڕۆژنامه‌نووس له‌ناو دیواره‌کانى زیندانه سه‌رۆک کۆمارى تورکیاش، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان، ده‌یه‌وێت ئه‌و وڵاته هه‌ر به‌و شێوه‌یه بهێڵێته‌وه. له‌ڕۆژى ١٦ى مانگى دووى ئه‌مساڵدا، دادگاى تورکیا شه‌ش میدیاکارى بهزیندانى هەتا هه‌تایى سزادا که یه‌کێکیان ڕۆماننووسێکى دیارى ئه‌و وڵاته‌یه ئه‌مه‌ش به‌بیانووى تێوه‌گلان له کوده‌تاکه‌ى ساڵى ٢٠١٦. له‌هه‌مان ڕۆژدا، تورکیا دێنیز یوچهلى ئازادکرد که به‌بیانووى تێکدانى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌ڵمانیاو تورکیا ماوه‌ى یه‌ک ساڵ بێ ئه‌وه‌ى هیچ تاوانێکى به‌سه‌ردا سه‌پابێت. کاتێک ڕۆژنامه‌نووسانى تورکیا دێنه سه‌ر باسی کورد، دووچارى فشار و ته‌نگه‌ژه‌ى زیاتر ده‌بنه‌وه. لهڕاپۆرتێکى ڕۆژنامه‌ى ئیکانیمیستدا هاتووه که میدیا تورکییه‌کان نه‌یانوێراوه وه‌ک هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌کانیان لەشهڕى داگیرکارى عه‌فریندا وه‌ک خۆى بگوازنه‌وه. «ڕۆژنامه‌نووسه‌کان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کى ڕه‌خنه‌گرانه ڕاپۆرته‌کانیان بنووسن، چونکه دووچارى تۆمه‌تى خیانه‌تکردن له‌وڵاتیان ده‌خرێته پاڵ» ئیرۆل ئۆندێرۆگلوۆ، نوێنه‌رى تورکیا له ڕۆژنامه‌نووسانى بێ سنوور گووتی. ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گرتن له شه‌ڕى عه‌فرین له ئینته‌رنێت و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان سزاى خۆى هه‌یه. هه‌ر به‌پێى ئه‌و ڕاپۆرته‌ى ئیکانیمیست، زیاد له ٨٠٠ که‌س له‌ماوه‌ى مانگێک له‌تورکیا ده‌ستگیرکراون له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن لههێرشى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌مه‌ش وایکرد بوو که ژماره‌ى کوژرانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واو نه‌زاندرێت. هه‌ر له‌م مانگه‌دا تاکه ڕۆژنامه که به‌زمانى کوردى به ناوى وه‌ڵات چاپ ده‌کرا و بڵاوده‌کرایه‌وه له تورکیا داخراو ناچار ڕۆژنامه‌نووسانى ئه‌و ڕۆژنامه‌یه که بنکه‌که‌ى له دیاربه‌کر بوو له‌جیاتى چاپکردن پهنابهنه به‌ر ئینته‌رنێت و له‌وێ هه‌واڵه‌کانیان بڵاوبکه‌نه‌وه. به‌ڵام مههموت بۆزارسلان، ڕۆژنامه‌نووسى پێشووترى ده‌یلى سه‌باح و ئهلجهزیرهى تورک، له‌ڕاپۆرتێکیدا که لهماڵپهڕى شیکارى ئه‌لمۆنیته‌ر بڵاوکراوه‌ته‌وه باس له‌ڕوویه‌کى دیکه‌ى هێرشى حکومه‌تى تورکیا ده‌کات بۆ سه‌ر کورده‌کان. کورده‌کان نه‌ک ته‌نها له‌ڕووى سیاسییه‌وه گه‌مارۆى میدیایى زیاتریان له‌سه‌ره، به‌ڵکو حکومه‌تى تورکیا له‌ڕێگاى زنجیره دراماکانى ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت وێنایه‌کى ناشرینى کورده‌کانى تورکیا بداته جیهان. بۆزارسلان باس له‌ناودارترین دراماى تورکیا ده‌کات به ناوى «دۆڵى گورگه‌کان» که له‌لایه‌ن کۆمپانیاى پانا فیلمه‌وه به‌رهه‌م هێندراوه. له‌و درامایەدا کورده‌کان، یان وه‌کو تیرۆرست یاخود قاچاخچى مرۆڤ وێناکراون. یه‌کێک لهکارهکتهرهکانى ئه‌و درامایه به‌ناوى «مۆرۆ» که بهجلێکى کۆنى په‌که‌که‌وه ده‌رده‌که‌وێت به‌زمانێکى تورکی-کوردى قسه ده‌کات و پڕوپاگه‌نده ده‌کات بۆ ئه‌ندامانى و له‌گه‌ڵ که‌سێک به‌ناوى موسته‌فا خه‌ریکى بازرگانى نایاساین. هه‌روه‌ها کاره‌کته‌رێکى دیکه به‌ناوى «زازا دێدی» که ناوه‌که‌ى له زاراوه‌ى زازاى کوردى وه‌رگیراوه، ڕۆڵى که‌سێک ده‌بینێت خه‌ریکه به دزیکردن و ده‌ستدرێژیکردن و ڕفاندن و شێوازى قسه‌کردنى وه‌ک مورۆیه. دوژمنى سه‌ره‌کى زازاش که‌سێکه به‌ناوى پۆلات ئلێمدار که ڕۆڵى لایه‌نگرێکى دڵسۆزى ئه‌ردۆگان ده‌گیڕێت. هه‌روه‌ها لهدرامایهکى دیکه‌دا به‌ناوی «یه‌ک تورکیا» گونده کوردییه‌کان له‌باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى تورکیا بهگوندى دواکه‌توو که خه‌ڵکه‌که‌ى دوورن له شارستانى وێنا کراوه. چه‌ندین نموونه‌ى دیکه هه‌ن که باس ناشرینکردنى ناسنامه‌ى کوردى ده‌که‌ن. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سێڤیلاڤ چیلێنک، مامۆستاى پێشووى زانکۆى ئه‌نقه‌ره له لێدوانێکیدا بۆ ئه‌ل مۆنیته‌ر وتى «کاتێک باس له‌ڕۆڵى میدیا ده‌که‌ین، ئێمه ته‌نها ئاماژه به هه‌واڵه‌کان ناده‌ین. هه‌ندێک له بینینى هاوڵاتیان له دراما ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان سه‌رچاوه ده‌گرێت که کورد وه‌ک نموونه‌یه‌کى نه‌رێنى که سه‌رچاوه‌ى نا ئارامین و به‌زمانى سه‌ربازى قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت». ئه‌مه له کاتێکدایه دراما تورکییه‌کان وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر چه‌ندین زمانى جیاواز‌و له‌وڵاتانى جیاواز بڵاوده‌کرێنه‌وه. له سه‌روبه‌ندى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمدا له کوردستانى باشوور، چه‌ند میدیایه‌کى تورکى و خودى ئه‌ردۆگان کورده‌کانى باشووریان به‌پاڵپشتى ئیسرائیل و سیخوورى جووله‌که‌کان نیشان ده‌دا له دیمانه‌یه‌کى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ئه‌و ده‌زانێت ته‌نیا ئیسرائیل پاڵپشتى له کورد ده‌کات و ده‌وڵه‌تى کوردى وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کى ئیسرائیل سه‌یر ده‌کرێت. مامۆستاى زانکۆکه‌ى تورکیا پێیوایه که ده‌بێت کورده‌کانیش خۆیان وێناى خۆیان بکه‌ن و خاوه‌نى ده‌زگاى میدیاى پێشکه‌وتوو بن، به‌ڵام له تورکیا ئه‌وه مه‌حاڵه، چوونکه ئه‌و کاره پێویستى به پاره‌ى زۆر و پاڵپشتى حکومه‌ته، ئه‌مه‌ش جیا له‌وه‌ى نه‌بوونى ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌رى ڕێگا نادات که کورده‌کان ببنه ده‌زگایه‌کى میدیاى که به ئازادى باس له کێشه‌کانیان بکه‌ن.
هاوڵاتی ماوەی حەوت ساڵە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا، توانیویەتی پێگەکەی لەدەست نەدات سەڕەڕای فشارە زۆرە نێودەوڵەتیەکان، ئەمەش بەهۆی چەند هۆکاریکەوە کە پیگەی ئەویان بە بەهێزی هێشتۆتەوە، کە دیارترینیان پشتگیریی دەرەکیە. ئەگەرچی بۆردوومان و هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رەنگە هەوڵی ئەسەد بۆ یەکخستنی سووریا لە ژێر دەسەڵاتی خۆی لاواز بکات، بەڵام ئاماژەکان وا دەردەکەون کە ئامانج لەو هێرشانە کۆتایی هێنان نەبێت بە بەشار ئەسەد. لەسەرەتای دروستبوونی جەنگی ناوخۆی سووریا، گروپ و چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان توانیان ناوچەی بەرفراوان بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات پێچەوانەیە. ئەسەد توانیویەتی چەند ناوچەی گرنگ لە دیمەشق تا باکووری حەلەب بخاتەوە ژێر ڕکێفی خۆی. ئاژانسی هەواڵی ئەلجەزیرە چوار هۆکار بۆ مانەوەی ئەسەد لەسەر کورسی دەسەڵات دوای حەوت ساڵ جەنگ دەخاتە ڕوو. پشتگیری دەرەکی لە ڕۆژێکی هاوینی ٢٠١٢، بۆمبێک دیمەشقی پایتەختی هەژاند و چەندین بەرپرسی باڵا بە وەزیری ناوخۆ کوژران و برینداربوون کە زڕ برایەکی بەشار ئەسەدیش لە نیوانیاندا بوو. لەو ڕۆژەدا ئۆپۆزسیۆن بڵاویکردەوە کە سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر بەشار ئەسەدا زۆر نزیکە، بەڵام ئێران خێرا کەوتە جوولە دەستی کرد بە دەستێوەردان. میدیا ئێرانیەکان لەو کاتەدا بڵاویان کردەوە کە تاران دەیان هەزار سەربازی بۆ پشتگیری بەشار ئەسەد ناردوە. هەروەها لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠١٥، مۆسکۆ دەستی کرد بە بۆردومان کردنی نەیارانی ئەسەد لە سووریا کە وایکرد گروپە یاخیبوەکان حەلەب لەدەستبدەن و بەشار ببێتە فەرمانڕەوای. ناکۆکی نێوان یاخیبوەکان ئەسەد سوودی زۆری لە بوونی چەندین گروپی جیاوازی شەڕکەر لەناو سووریا بینیوە. کاتێک یەکەمجار داعش دروست بوو ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێشوازی لێکرد، بەڵام زۆری نەبرد جەنگی نێوانیان دەستی پێ‌کرد و داعش توانی ڕەقە داگیر بکات. بەم جۆرەش جەنگی نێوان ئەو گروپە جیاوازانە، جەنگی بەرامبەر بە بەشار ئەسەد لاواز کرد. لە ئێستادا بە دەیان گروپی چەکداری جیاواز لە سووریا هەن بە هۆکاری نەتەوەی، سیاسی، دینی جیا بوونەتەوە و کاری جیاواز بۆ خۆیان دەکەن. بێ هێزی پێگەی نێودەوڵەتی ئەگەرچی وڵاتانی وەک تورکیا و سعودیە لە سەرەتاوە دژی بەشار ئەسەد بوون و داوای لابردنیان دەکرد، بەڵام هیچیان بە کردەوە دوای ئەو ئامانجە نەکەوتن. هەروەها جیاواز لە لیبیا، ئەمریکا دەستێوەردانی سەربازی تا ئەم ساتەش لە سووریا بەشێوەیەکی کاریگەر و بەرفراوان ئەنجام نەداوە. جگە لەوەی ئەمریکا ئەو دەستێوەردانەی ئەنجام نەداوە، بڕیاریشیدا کە چەک نەنێرێت بۆ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان، چونکە پێیوابوو ئەو چەکانە دەکەونە دەست داعش و دژی رۆژئاوا بەکاردەهێندرێن. مانگی سێی ٢٠١٧، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە لابردنی ئەسەد چیدیکە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا نیە لە سووریا. پشتگیری ناوخۆ سەڕەڕای زۆری ئۆپۆزسیۆن، ئەسەد بەردەوام پشتگیری دەکرێت لەناوخۆی سووریادا. خێڵ و عەشیرەتەکانی سەر بە عەلەویەکانی سوریا کە یەکێکن لە مەزهەبەکانی شیعە و چەندین گروپی سووننی جیاواز هێشتا دەستیان لە ئەسەد هەڵنەگرتوە و بەهۆی ئەو سوودە ماددییەی دەستیان دەکەوێت، جەنگ بۆ ئەسەد دەکەن و پشتگیری لێدەکەن.
سازدانى: هاوڵاتی یاسین مه‌حمود وته‌بێژى یه‌کێتى وه‌به‌رهێنه‌ران له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی-دا باس له‌وه ده‌کات دواى هه‌ڵگرتنى به‌شێک له پاشه‌که‌وتى مووچه بازاڕ جوڵه‌ى تێکه‌وتوه. سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ى حساب بانکى بۆ فه‌رمانبه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌دات که حکومه‌تى هه‌رێم دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو بۆچوندا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه. یاسین مه‌حمود ئاشکراشیده‌کات ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساى چاکسازى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستکارى بکرێت و په‌سه‌ند بکرێت مانگانه بڕى 110 ملیار دینار بۆ حکومه‌تى ده‌گه‌رێته‌وه و ده‌توانێت موچه‌ى ته‌واو بدات. هاوڵاتی: حکومه‌ت ده‌ستکارى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى کرد، پێتوایه هه‌نگاوێکى باشى ناوه بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌وامى ئاسایى ده‌ستپێبکه‌نه‌وه؟ یاسین مه‌حمود: سیستمى نوێى موچه له‌سه‌دا سه‌د زیادى کردووه، ئه‌گه‌ر به‌پێى ئه‌م سیستەمى نوێیه‌ى موچه فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌وام نه‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه وایه حکومه‌ت هیچ هه‌نگاوێکى نه‌نابێت بۆ چاککردنه‌وه‌ى وه‌زع و ده‌وامى دام و دهزاگاکانى هه‌رێم. فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌قه‌ده‌ر ئه‌و موچه پاشهکهوتکراوهى که وه‌ریانده‌گرت ده‌وامیان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موچه‌که زیادکراوه که‌واته فه‌رمانبه‌رى ئێمه فێرى ئه‌وه بوون ده‌وام نه‌که‌ن و موچه وه‌ربگرن، ئه‌مه شتیکى خراپه‌و ئه‌و پاره‌یه ئه‌گه‌ر له‌به‌رانبه‌ردا ده‌وامى ئاسایى خۆیان نه‌که‌ن ئه‌و پاره‌یه حه‌ڵاڵ نابێت و حه‌رام ده‌بێت. ئێستا فه‌رمانبه‌ران دوو رۆژ ده‌وام ده‌که‌ن، دواى ده‌ستکاریکردنى پاشه‌که‌وتى موچه‌که له‌سه‌دا 10 بۆ 15 یان لێ ده‌بڕن له‌ئێستادا، لانى که‌م ده‌بێت له‌هه‌فته‌یه‌کدا چوار رۆژ فه‌رمانبه‌ران ده‌وام بکه‌ن. ئەگەر لەوە کەمتر دەوام بکەن بووجەکانیان حەرامە. هاوڵاتی: به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران ئه‌و مافه‌یان هه‌یه که حساب بانکیان بۆ بکرێت، ئایا حکومه‌تى هه‌رێم پلانى هه‌یه له‌مساڵدا بیخاته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه؟ یاسین مه‌حمود: پرسى حساب بانکى بۆ فه‌رمانبه‌ران له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆته دوو بۆچونى جیاواز، رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه که رێگایه‌ک بدۆزرێته‌وه به‌زوترین کات حساب بانکى بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بکرێت، ئێمه‌ش وه‌ک یه‌کێتى وه‌به‌رهێنه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین، چونکه راسته‌وخۆ بازاڕ ده‌جوڵێنێت، به‌ڵام بۆچونێک هه‌یه که به‌شێکى حکومه‌ت له‌گه‌ڵیدایه له‌ئێستادا پرسى حساب بانکى نه‌جوڵێنێت تا حکومه‌ت هه‌ندێ حساباتى یه‌کلایده‌کاته‌وه. هاوڵاتیان قه‌رزارى که‌رتى تایبه‌تن، قه‌رزى مۆبیلیات و خانوبه‌ره و قه‌رزى سه‌یاره و مارکێته‌کان و پێداویستییه‌کانى ناو ماڵیان له‌لایه، ئه‌گەر حکومه‌ت حساب بانکى بۆ فه‌رمانبه‌ران بکاته‌وه ئه‌وا بازاڕیش جوڵه‌ى تێده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام ئێستا حکومه‌ت بازاڕیشى قوفڵ کردووه. هاوڵاتی: دابه‌زینى دۆلار زیانى بهههرێمى کوردستان گه‌یاندووه له‌کاتێکدا بانکى مه‌رکه‌زى ده‌یه‌وێت زیاتر دایبه‌زێنێت؟ یاسین مه‌حمود: دابه‌زینى دۆلار په‌یوه‌ندى به سیاسه‌تى بانکى ناوه‌ندى عێراقه‌وه هه‌یه‌و لهزهرهرى هه‌رێمى کوردستان و لهزهرهرى بازاڕدایه، بۆ حکومه‌تى هه‌رێمیش زه‌ره‌رن چونکه حکومه‌ت نه‌وته‌که‌ى به‌دۆلار ده‌فرۆشێت و موچه‌ش به‌دینار دابه‌ش ده‌کات. بانکى ناوه‌ندى عێراق پلانى هه‌یه نرخى دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دیناردا زیاتر داببه‌زێنێت و بیگه‌یه‌نێته 100 هه‌زار دینار، واتا دۆلارێک به هه‌زار دینار بێت، چونکه سندوقى نه‌قدى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ندێ پێوه‌ریان بۆ داناوه بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بتوانێت زیاتر قه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى بکات. هاوڵاتی: پێتوانیه به‌په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه یاساى خانه‌نشینى له په‌رله‌مانى کوردستان حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت موچه‌ى ته‌واو بدات؟ یاسین مه‌حمود: به‌م داهاته‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پاره‌که‌ى به‌غدا زۆر به‌ئاسانى ده‌توانین موچه بده‌ین، ئه‌و چاکسازییانه‌ى حکومه‌ت به‌تایبه‌ت له پڕۆژه یاساى خانه‌نشینى که ئێستا له په‌رله‌مانه ده‌ستکارى بکرێت و په‌سه‌ند بکرێت، حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه بڕى 110 ملیار دینارى بۆ ده‌گه‌رێته‌وه. هاوڵاتی: دابه‌شکردنى موچه به‌م سیستمه نوێیه بازاڕى جوڵاندووه؟ یاسین مه‌حمود: ئه‌م هه‌فته‌یه که به‌م سیستمه نوێیه موچه دراوه بازاڕى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌دا 30 جوڵه‌ى تێکهوتۆتهوه و نرخى خانوبه‌ره له‌سه‌دا 20 به‌رزبۆته‌وه، به‌رده‌وام بوونى پێدانى موچه به‌تایبەت که حکومه‌ت ده‌ڵێت 30 رۆژ جارێک موچه دابه‌ش ده‌کات، بازاڕى هه‌رێمى کوردستان زیاتر جوڵه‌ى تێکه‌وێت.
چاودێرانى سیاسی ده‌ڵێن دواخستنى کۆنگره‌ى یه‌کێتى ده‌بێته هۆى پوکانه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ره‌که‌ى، به‌ڵام به‌رپرسانى حزبه‌که ده‌ڵێن رازییان کردوون. ئارا ئیبراهیم چاودێرانی سیاسی هۆشداریی ده‌ده‌نه یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان که بنکه جه‌ماوه‌رییه‌کانیان لێیان ده‌ته‌کێته‌وه به‌هۆى دواخستنى چه‌ند جاره‌ى کۆنگره‌وه، به‌ڵام به‌رپرسیانی یه‌کێتى ده‌ڵێن به‌هۆى هاتنه پێشه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان، نه‌یانتوانیوه سازیبکهن. یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان، بڕیارى دواخستنى کۆنگره‌یان داوه، دواى ئه‌وه‌ى مه‌کته‌بێکى سیاسی نوێیان هه‌ڵبژارد وه‌کو چارهسەرێکى سه‌ره‌تایی کێشه‌کانیان تا ئه‌و کاته‌ى کۆنگره ده‌به‌ستن. به‌ڵام چاودێرانى سیاسی رایده‌گه‌یه‌نن، دواخستنى کۆنگره‌ى یه‌کێتى، کێشه ناوخۆییه‌کانى ئه‌و حزبه زیاتر ده‌کات. بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبکات، یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان تواناى خۆى له‌م کاته‌دا بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن چڕکردۆته‌وه، هه‌ر بۆیه بڕیاری به‌ستنی کۆنگره خراوه‌ته کاتێکى تره‌وه، به‌م پێیه‌ش کێشه‌کانى یه‌کێتى وه‌کو «موسهکینێک» چاره‌سه‌رێکى کاتی بۆ کراوه. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى، له لێدوانێکیدا بۆ وتى »به‌کرده‌وه ده‌رفه‌ت نه‌مابوو بۆ کۆنگره‌ى یه‌کێتى، هه‌موو لایه‌ک هه‌ستیان به‌وه کردبوو، که باسى ئه‌وه‌مان ده‌کرد له 5/3/2018 ئه‌نجامى بده‌ین، ده‌رفه‌تى مانگ و نیوێکمان له‌به‌رده‌ستدا بوو، ئێستا دهرفهکه له ده‌ستچووه، بۆیه گروپه‌کان بهگونجاویان زانى و سازانیان کردووه له‌سه‌ر دواخستنى و به‌شێک له‌کێشه‌کان چاره‌سه‌رکراون». هه‌روه‌ها وتى»ده‌بوو ده‌زگایه‌ک هه‌بێت سه‌رپه‌رشتى یه‌کێتى بکات، ئێمه به‌درێژایى ئه‌و ماوه‌یه، نه‌مانتوانى ئه‌و ده‌زگایه دیارى بکه‌ین، له‌به‌رئه‌وه به‌گونجاومان زانى به‌هه‌ندێ ده‌ستکارییه‌وه، مه‌کته‌بى سیاسى جارێکى تر ههڵبژێرینهوه، ئه‌مه ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه که توانرا سازانى له‌سه‌ر بکرێت». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که فشارى ئاماده‌کاریى هه‌ڵبژاردنیان له‌سه‌ر بووه، هه‌ریه‌ک له‌و گروپانه‌ى ناو یه‌کێتى به‌شێک لهئامانجهکانى خۆى به‌دیهێناوه که گرنگترین شت ئه‌وه بووه بڕیارى کۆنگره دراوه‌و دراوه‌ته ده‌ست کۆمیسیۆنى باڵاى ئاماده‌کارى کۆنگره که پاش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق کۆنگره ببه‌ستێت. هاوکات، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى بۆ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که حزبه‌که‌ى خۆى ئاماده ده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان و بڕیاریش دراوه، دواى ته‌واوبوونى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه کۆنگره ببه‌ستێت، وتى «کێشه‌کانیشمان چاره‌سه‌رکردووه«. ئه‌گه‌رچی چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن ئه‌م دواخستنه ده‌بێته هۆى دورخستنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ری یه‌کێتى، به‌ڵام لێپرسراوى بۆردى پێگه‌یاندنى کادیرانى یه‌کێتى هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات، جه‌ماوه‌رى یه‌کێتى به‌وه رازى بوون کۆنگره دوابخرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێک چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بکرێت. بێستوون سابوراوایى، لێپرسراوى بۆردى پێگه‌یاندنى کادیرانى یه‌کێتى به وت »بنکه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ى یه‌کێتى وشیاره‌و تێده‌گات به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى له کوێدایه، کاتێک کادره‌کانى یه‌کێتى داواى کۆنگره ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان داواى ده‌که‌ن نه‌ک ته‌نها کۆنگره له‌پێناو به‌ستنى کۆنگره بێت، ئێستا جه‌ماوه‌رى یه‌کێتى به‌وه رازى بوون کۆنگره دوابخرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێک چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بکرێت». هه‌روه‌ها وتى »زه‌مینه له‌ناو یه‌کێتى خۆشکراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، گفتوگۆ و رێککه‌وتن له‌نێو هه‌موو بیر‌و بۆچونه جیاوازه‌کان و ئاسۆى چارهسهرکردنهکانیش روونه«. به‌ڵام چاودێرێکى سیاسى ده‌ڵێت، دواخستنى کۆنگره‌ى یه‌کێتى کێشه ناوخۆییه‌کانى ئه‌و حزبه زیاتر ده‌کات و ئه‌و سازانهى له‌ئاستى سه‌ره‌وه‌ى حزبه‌که‌دا ئه‌نجامدراوه موسهکینێکى کاتى ده‌بێت. شۆڕش حه‌سه‌ن، مامۆستاى زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆى سلێمانى له‌لێدوانێکیدا بۆ وتى »له هه‌موو حزبه‌کاندا کۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاته بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، دواخستنى کۆنگره‌ى یه‌کێتى کێشه ناوخۆییه‌کانى زیاتر ده‌کات، که هه‌موو جارێ به‌ڕێککه‌وتنى به‌رپرسانى سه‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى دواى ده‌خه‌ن و زیان به حزبه‌که ده‌گه‌یه‌نێت، قهواعیدهکهى ورده ورده لێى دهتهکێتهوهو کاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر دواڕۆژى یه‌کێتى ده‌بێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌و سازانهى له‌ئاستى سه‌ره‌وه‌ى حزبه‌که ده‌کرێت، دادى وه‌زعى یه‌کێتى نادات دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقیش زه‌حمه‌ته ئه‌و روحییهتهى تیا مابیت بیانه‌ویت کۆنگره ببه‌ستن،»یه‌کێتى موسهکینێکى کردووه بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌کان نه‌ته‌قنه‌وه بۆیه کۆنگره‌ى دواخستووه، چونکه له‌سه‌ر که‌سى یه‌که‌مى حزبه‌که کێشه‌یان هه‌یه، نه‌ک له‌سه‌ر پڕەنسیپ و ئایدۆلۆژیا«.
ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت ژوورى ئۆپه‌راسیۆن و بازگه هاوبه‌شه‌کانى نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقیه‌کان لهدیالهو که‌رکوک و موسڵ دابنرێنه‌وه که له دواى 16 ئۆکتۆبه‌ر نه‌ماون هاوڵاتی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا هیچ گفتوگۆیه‌کى فه‌رمیان نه‌کردوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه کوردستانییه‌کانى دەرهوهى ئیداره‌ى هه‌رێم، ئه‌وه‌ى که هه‌یه ته‌نها فشاری ئه‌مریکایه بۆ سه‌ر حکومه‌تى عێراق، تا رێگه له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش بکات له‌و ناوچانه. ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌که، داعش جموجوڵه‌کانى خۆى له ده‌وروبه‌ری که‌رکوک ده‌ستپێکردوه، ئه‌مه‌ش ترسی ئه‌وه‌ى دروستکرده‌وه که ناوچه‌که به هێزه عێراقییه‌کانى تر نه‌پارێزرێت، گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه وه‌کو گره‌نتیه‌ک ده‌بینرێت بۆ ئارامی شاره‌که. کاتێک ساڵى 2014 هێزه عێراقییه‌کان که‌رکوکیان به‌جێهێشت و پێشمه‌رگه جێگه‌ى گرته‌وه، رێژه‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌و رفاندن و توندوتیژییانه که‌مبونه‌وه که پێشتر به‌رۆکى پارێزگاکه‌ى گرتبوو. به‌ڵام له دواى روداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ری ساڵى رابردوو که که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوهکانى تر له‌ده‌ستى پێشمه‌رگه ده‌رهێنران، بۆشاییه‌کى ئه‌منى له‌و ناوچه‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌مه‌ریکییه‌کان فشار و گفتوگۆکانیان چڕکردۆته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، به‌ڵام به‌غدا مه‌رجی هه‌یه که ده‌بێت پێشمه‌رگه له‌ژێر فه‌رمانى ئه‌ودا بێت، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا پێشتر ئه‌م هێزه فه‌رمانى له به‌غداوه وه‌رنه‌گرتووه. لیوا قاره‌مان که‌مال جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت »تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌کى فەرمی له‌نێوان ئێمه‌و حکومه‌تى عێڕاقى نییه له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، هه‌وڵه‌کان ته‌نها له‌لایه‌ن هێزه‌کانى هاوپهیمانانهوهیهو گفتوگۆکانیان چڕکردۆته‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ دروستکردنى ژوورى ئۆپه‌راسیۆن له‌و ناوچانه‌ى که پێى ده‌وترێت ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که پێش شه‌ڕى داعش ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌نێوان هێزه‌کانى عێراق و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا هه‌بووه‌و بازگه‌ى هاوبه‌شییان پێکه‌وه هه‌بووه. له‌ناوچه‌ى دیاله‌و که‌رکوک و موسڵ 22 بازگه‌ى هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌کان هه‌بوون له‌گه‌ڵ سێ ژوورى ئۆپه‌راسیۆن، به‌ڵام دواى 16 ئۆکتۆبه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نه‌ماون. لیوا قاره‌مان که‌مال وتى »ئێستا ئه‌مه‌ریکییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بازگه هاوبهشهکانو ژوره ئۆپه‌راسیۆنه‌کان پێکبهێنرێنهوه، ئه‌مه‌ریکا ئاگادارى عێراقى کردۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه قسه‌ى کردووه«. هه‌روه‌ها وتى »ده‌بێت پاش رێککه‌وتن ئالیه‌تى ئیشه‌کان چۆن ده‌بێت دیارى بکرێت، له‌ئێستادا چاوه‌ڕێى موخاتهبهى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ده‌که‌ن». سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئه‌منى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک ده‌ڵێت به‌غدا به‌مه‌رج رازى ده‌بێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کان. تائێستا رێککه‌وتن له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و حکومه‌تى عێراقى نه‌کراوه‌و رێکنه‌که‌وتوون، به‌غدا ده‌یه‌وێت پێشمه‌رگه له‌ژێر فه‌رمان و ئهوامرى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقدا بێت و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش به‌مه رازى نه‌بووه. ئازاد جه‌بارى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئه‌منى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت »داعش جموجوڵیان له‌و ناوچانه زۆره‌و حزبى به‌عس ده‌ستیان به‌جوڵه کردۆته‌وه، ئه‌منیه‌ت بوونى نییه، بۆیه ئه‌مه‌ریکا به‌پێوستى زانى به‌زووترین کات پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه«. جه‌بارى وتیشى »ئه‌گه‌ر وڵاتانى ئیقلیمى ده‌ست تێوه‌ردان نه‌که‌ن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا، به‌غداو هه‌رێم ده‌توانن رێکبکه‌ون، به‌ڵام به‌تایبه‌ت تورکیا کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه«. جه‌عفه‌ر مسته‌فا، به‌رپرسى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى 70ى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا بهاوڵاتی وت که له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکیه‌کان گفتوگۆیان کردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانە، به‌ڵام تا ئێستا کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌که دیارى نه‌کراوه‌و هیچ گفتوگۆیه‌کى فهمریش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌و باریه‌وه نه‌کراوه. هاوکات جه‌مال محه‌مه‌د، سوپاسالار له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌هاوڵاتی وت »هیچ شتێکى فەرمی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه نییه‌و ته‌نها بۆچونه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت دواى رووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ر که به‌هۆى هه‌ڵه‌ى سیاسییه‌وه شکستى سه‌ربازى دروست بووه، کاتى ئه‌وه هاتووه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه. به‌پێی ده‌ستووری عێراق، پێشمه‌رگه به‌هێزه‌کانى پاراستنى هه‌رێم ناسراون و هه‌روه‌ها به‌شێکن له سیستمی به‌رگری عێراق و ده‌ستور رێگه‌یان پێده‌دات بڕۆنه که‌رکوک. جگه له‌مه‌ش له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2014 تا 16 ئۆکتۆبه‌ری 2017 پاراستنى ئه‌م ناوچهیهله ئه‌ستۆى پێشمه‌رگه‌دا بووه. لهمناقهشهدان له‌گه‌ڵ به‌غداو لهئایندهیهکى نزیکدا ده‌توانین بگه‌یه‌نه رێککه‌وتن». دلێر ماوه‌تى، سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتی «نزیکبونه‌وه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، لەگفتوگۆدان له‌گه‌ڵ به‌غداو لهئایندهیهکى نزیکدا ده‌توانین بگه‌ینه رێککه‌وتن». وتیشی «وه‌زعى ناهه‌موار به‌سه‌ر هێزه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه له 16ى ئۆکتۆبه‌ردا، له‌ئه‌نجامى هه‌ڵه‌ى سیاسى تووشى شکستى سه‌ربازى بووین، ده‌ورى رێککه‌وتنى ئیقلیمى که ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کۆکن و توندن که پێشمه‌رگه نه‌چێته‌وه ئه‌و ناوچانه«. ئه‌گه‌رچی گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک رووبه‌ڕووى به‌ربه‌ست بۆته‌وه، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تییه‌کى پارتى پێیوایه کورد نه‌فه‌سى کارکردنى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه درێژه«. نورى حه‌مه عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتی له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى »گفتوگۆ له‌نێوان ئه‌مه‌ریکییه‌کان و به‌غداو هه‌رێم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه به‌هاوبه‌شى به‌ڕێوه‌ببرێن و ئیداره‌ى ئه‌منى هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا پێکبهێنرێت، ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ى ده‌بێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه«.
هاوڵاتی کاتێک بیلال بەرزنجی ته‌مه‌نى 14 ساڵ بوو، به‌شداری بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى 2009ى کرد له شه‌قامی سه‌هۆڵه‌که‌ى سلێمانى، ئه‌و کاته بیلال به‌هۆى که‌مى ته‌مه‌نه‌که‌یه‌وه نه‌یتوانیوه ده‌نگبدات، به‌ڵام ئێستا که ته‌مه‌نى گه‌یشتۆته 23 ساڵ، بێ هیوایی خۆی نیشان ده‌دات له‌وه‌ى که هه‌ڵبژاردنه‌کان گۆڕانکاری دروستبکه‌ن، هه‌ربۆیه بڕیاری داوه هاوشێوه‌ى نۆ ساڵ پێش ئێستا به‌شداری بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره نەکات. بیلال به‌رزنجی خوێندکاری په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانه له زانکۆى ئه‌مه‌ریکى له سلێمانى، له‌سه‌ر مێزێک له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کى له‌سه‌هۆڵه‌که دانیشتبوو، ده‌یوت «ئه‌وکاته‌ى که به‌شداری بانگه‌شه‌کانم کرد وامده‌زانى دنیا ده‌گۆڕین، به‌ڵام ئێستا ئومێدم نیه‌و به‌شداریی بانگه‌شه‌ى ئه‌مجاره ناکه‌م». بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبکات. چه‌ند هێزێکى سیاسی کێبڕکێی بردنه‌وه‌ى 18 کورسی پارێزگاى سلێمانى ده‌که‌ن. پێشبینیده‌کرێت ململانێی و بانگه‌شه‌کان له‌سلێمانى گه‌رمبن، سه‌ره‌ڕای بێ هواییهکانى خه‌ڵک. دیارترین شوێنى بانگه‌شه‌کردن له سلێمانى سه‌هۆڵه‌که‌یه، به‌و پێیه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى رابردودا شوێنێک بووه بۆ نمایشی بانگه‌شه‌ى لایه‌نه‌کان. سه‌دان ئۆتۆمبێلی کادیرو لایه‌نگرانى حزبه‌کان شه‌وانى بانگه‌شه ده‌ڕژێنه سه‌ر ئه‌م شه‌قامه پڕ له‌جوڵه‌یه، ئه‌م دیمه‌نانه‌ش راسته‌وخۆ ده‌گوێزرێنه‌وه‌و بۆ شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌کان. قه‌یرانه ئابوری و سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، به‌شێکى خه‌ڵکى بێ هیوا کردوه که به‌گه‌رمی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک پێیانوایه لایه‌نه سیاسییه‌کان، که‌سانى خۆیان به‌کارده‌هێنن بۆ بانگه‌شه‌و بانگه‌شه‌که‌ى پێ گه‌رم ده‌که‌ن. ئیبراهیم سه‌عید، که شه‌وانه له سه‌هۆڵه‌که سیدی گۆرانی کوردی و عه‌ره‌بی ده‌فرۆشێت، ئه‌و له‌گه‌ڵ فرۆشتنى سیدیدا به‌کڕیاره‌کانى، به‌رده‌وام ده‌نگى ئه‌و گۆرانییه به‌رزده‌کاته‌وه که خۆى حه‌زى لێیه. ئیبراهیم ته‌مه‌نى سه‌روو 50 ساڵه، له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌کاندا سه‌ری ده‌جوڵێنێت و سیدیهکانیشی به‌کڕیاره‌کانى ده‌فرۆشێت، بابه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌لای ئه‌وه‌وه بایه‌خى نیه، هه‌ربۆیه ده‌یوت «خه‌ڵکى پاره‌ى پێ نیه، مه‌گه‌ر ئه‌وانه شه‌ڕه په‌ڕۆ بکه‌ن که پاره‌یان پێ ده‌درێت». به‌ڵام یاسین قادر 40 ساڵ، که شه‌وانه له یه‌کێک له چایخانه‌کانى سه‌هۆڵه‌که له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا داده‌نێشێت، پێشبینیده‌کات لایه‌نگری حزبه‌کان بانگه‌شه‌که گه‌رم بکه‌ن، به بڕواى ئه‌و ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى که خه‌ڵکى متمانه‌ى به به‌ڵێنه‌کانى هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه. یاسین وتى «کاتێک وه‌عده‌که نابرێته سه‌ر که‌س ئاماده نیه بێته سه‌ر شه‌قام جگه له له لایه‌نگرانى خۆیان». به بڕواى هه‌ندێک له چاودێران، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا کێبڕکێی گه‌رم دروستده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆری لیسته‌کانه‌وه. ئاوات محه‌مه‌د چالاکی مه‌ده‌نى ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که هێزه سیاسییه‌کان، لایه‌نه‌کان خۆیان ده‌خه‌نه سه‌رشه‌قام بۆ ئه‌وه‌ى هێزى خۆیان نیشان بده‌ن. پێشیوایه جگه له‌سه‌هۆڵه‌که شوێنى تریش ده‌کرێنه مه‌یدانى نمایش ئاوات محه‌مه‌د به وت «سه‌هۆڵه‌که شوێنى ژیانێکى گه‌رمه، به‌حوکمى زۆری قه‌واره‌کان شوێنێکى گه‌رم زۆر ده‌بێت، هێزه سیاسییه‌کان لایه‌نگری خۆیان ده‌خه‌نه سه‌رشه‌قامه‌کان، چونکه ئهوانەى بانگه‌شه ده‌که‌ن فه‌رمانبه‌ر نین، به‌ڵکو که‌سانێکى ئاماده‌کراون بۆ ئه‌و بانگه‌شه‌یه«. ئه‌و چالاکه مه‌ده‌نییه ترسی خۆى نه‌شارده‌وه که توندوتیژی بکه‌وێته بانگه‌شه‌کانه‌وه، وتی «ئه‌گه‌رچی بانگه‌شه‌ى سه‌ر شه‌قامه‌کان نمایشێکى شانۆییه بۆ وروژاندنى ئه‌وانه‌ى له‌ماڵه‌وه دانیشتون، به‌ڵام به‌دووری نازانم بانگه‌شه‌کان به‌ره‌و ئاڕاسته‌ى توندوتیژی و پێکدادان بڕۆن». ئه‌وانه‌ى که زیاتر بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌کارده‌هێنرێن، زیاتر ئه‌وانه‌ن که تازه ده‌نگده‌ده‌ن یان هێشتا ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵیه‌وه‌یه، هه‌روه‌کو بیلال به‌رزنجی که نۆ ساڵ پێش ئێستا به‌بێ ئه‌وه‌ى مافی ده‌نگدانى هه‌بێت له‌سه‌هۆڵه‌که به‌شداربوو له بانگه‌شه. بیلال به‌رزنجی پێیوایه ئه‌وانه‌ى که به‌شداری بانگه‌شه ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ن که یه‌که‌مجاره دهنگدهدهنو ئه‌وانه‌ى پێشتر ده‌نگیان داوه بێئومێدن له هێزه سیاسیه‌کان و ناچنه بانگهشهیهکى گه‌رم و گوڕه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیلال به‌رزنجی پێیوایه ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی نیگه‌رانن، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵکى به‌دواى هێزی تازه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ سزادانى ده‌سه‌ڵاتداران. هه‌روه‌ها وتى «بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر شه‌قام، زیاتر نمایش‌و عه‌رزی عه‌زه‌ڵاته، کێ سه‌یاره‌ى زیاتر ده‌هێنێته سه‌ر شه‌قام ئه‌وه خۆى به گرنگتر نیشانده‌دات، به‌ڵام ئه‌و نمایشانه جۆش ناده‌ن به خه‌ڵکى، چونکه ئه‌و هێزانه‌ى که ئێستا هه‌ن، هه‌مان درێژکراوه‌ى خزبهکانى ترن و زۆر جێگه‌ى ئۆمێد نین».
هاوڵاتی ڤاری ته‌مه‌ن 12 ساڵ، ئه‌و کاتانه‌ى وه‌کو خه‌وێک دێته پێش چاو کاتێک له ته‌مه‌نى پێنج ساڵیدا له خۆپیشاندانه‌کانى 17 شوباتی ساڵى 2011 له‌گه‌ڵ دایکى لهسهراى سلێمانى له‌ناو خۆپیشاندانه‌کاندا، په‌نجه‌کانى وه‌کو گه‌وره‌کان به‌رزده‌کرده‌وه. کاتێک وێنه‌کانى حەوت ساڵ پێش ئێستاى پیشاندهدهرێت، به که‌مى ئه‌و کاتانه‌ى دێته پێش چاو، ڤاری ده‌ڵێت ئه‌و له‌و کاتانه‌دا نه‌یزانیوه که ده‌بێت بۆچی له‌ناو ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌دا بێت. به‌ڵام ئێستا که ته‌مه‌نى 12 ساڵه له هه‌موو شتێک تێده‌گات، بۆ نمونه ده‌توانێت له دایکی بپرسێت، که ئایا بۆچی بایکۆت شکاوه؟ ئایا مووچه‌که‌یان دراوه؟ له‌کاتێکدا دایکى ده‌ڵێت کاتێک ئه‌و له ته‌مه‌نى کچه‌که‌ى بووه، نه‌یزانیوه مووچه چیه. سروشت هاواری دایکی ڤاری، یه‌کێکه له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی، ئه‌و له ساڵى 2011ه‌وه تاکو خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌م دواییه به‌شداری سه‌رجه‌م خۆپیشاندان و ناڕازایهتیه جهماوهریهکانى کردووه. سروشت نه‌یتوانیوه له ماڵه‌وه منداڵه‌که‌ى به ته‌نیا به‌جێ بهێڵێ، هه‌ربۆیه هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆى بردوویه‌تى بۆ ناو خۆپیشاندانه‌کان. له‌ناو خێمه‌ى مامۆستایانى ناڕازیی له‌به‌رده‌م دادگایی سلێمانى، ڤاری له‌شه‌وێکدا له‌گه‌ڵ دایکی و چه‌ند مامۆستایه‌کى تر که ئه‌وانیش منداڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو، له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتبوو گوێی له‌و گۆرانییه نیشتیمانییانه ده‌گرت که مامۆستاکان له‌ڕێگه‌ى موکهبهرهیهکهوه بۆ خۆپیشانده‌ره‌کان په‌خشیان ده‌کرد. ڤاری وتى که ئه‌و حه‌زناکات له‌وناو خێمه‌کاندا بێت، به‌ڵکو حه‌زی ده‌کرد له‌ماڵه‌وه بوایه‌و به‌ڕۆژیش له‌گه‌ڵ هاوڕێکانى له‌قوتابخانه بوایه. ئه‌م منداڵه به‌هۆى دایکییه‌وه حه‌زی کردووه ببێت به‌مامۆستا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و خه‌ونه‌ى گۆڕاوه وتی «پێشتر حه‌زم ده‌کرد ببم به‌مامۆستا وه‌کو دایکم، ئێستا هیچ حه‌زناکه‌م» کاتێک سه‌یری پرچه درێژ‌و چاوه کاڵه‌که‌ی ڤاری ده‌که‌یت، بیرت بۆئه‌وه ناچێت ئه‌م مناڵه له دنیاى گه‌وره‌کان تێبگات، ئه‌گه‌رچی به که‌می قسه‌ده‌کات، که‌چی به قسه‌کانى سه‌رنجت راده‌کێشێت که ئه‌و له‌ناو دنیاى گه‌وره‌کاندا ده‌ژیت. ڤاری وتى «من هه‌ست به غه‌در ده‌که‌م». کاتێک ڤاری وایوت، دایکى وتى که ئه‌و قسانه بۆ ئه‌و جێگه‌ى سه‌رنجن، چونکه ئێستا کچه‌که‌ى هه‌موو شتێک ده‌زانێت له‌باره‌ى ئه‌و کێشانه‌ى که ئه‌و وه‌کو مامۆستا هه‌یه‌تى. سروشت هاواری که هه‌میشه له پێشه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کانى مامۆستایانهوهیه، وتى «من که له ته‌مه‌نى منداڵه‌که‌م بووم، نه‌مده‌زانی مووچه چییه، پاره چیه‌و له‌کوێوه دێت و چۆن خه‌رج ده‌کرێت، من له‌ناو دنیاى مناڵى خۆمدا ده‌ژیام، به‌ڵام منداڵه‌که‌م هه‌موو شتێک ده‌زانێت، ئه‌و ده‌زانێت بایکۆت چییه، پاشه‌که‌وت چییه، کاتێک بایکۆت ده‌شکێت لێم ده‌پرسێت ئایا پاشه‌که‌وت هه‌ڵگیراوه؟ چۆن بایکۆت شکێنرا؟».
نەجات ئەحمەد. هەولێر داواکاری گشتى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر دهستدرێژیکارانى سه‌ر مامۆستایه‌کی خۆپیشانده‌ر تۆمارکردوه که ڤیدیۆکه‌ى له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌نگدانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا، به‌ڵام هیچیان ده‌ستگیر نه‌کراون، ئه‌گه‌رچی که‌سه‌کان ناسراون. له نوسراوێکدا که دوو رۆژ دواى روداوه‌که ده‌ریکردوه، داواکاری گشتى داواى لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و دوو که‌سه که له‌گرته ڤیدیۆکه‌دا ده‌رده‌که‌ون و به شه‌ق له مامۆستایه‌کى خۆپیشانده‌ری سه‌ر سپی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى مافی مرۆڤی هه‌رێمی کوردستانیش داوای ئاڕاسته‌ى داواکاری گشتى کردووه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه. زیا پتروس، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وتى «کاتێک ڤیدیۆیهکهمان بینى، ئێمه وه‌ک مافى مرۆڤ تهداخولمان کرد‌و له‌گه‌ڵ داواکارى گشتى سکاڵامان تۆمارکردو به‌دواداچوونمان کرد». زیا پتروس وتى «هه‌رچه‌نده تائێستا مامۆستاکه‌ى که له گرته ڤیدیۆکاندا ده‌رکه‌وێت و پێشلکاریى به‌رانبه‌ر ده‌کرێت، سکاڵاى تۆمار نه‌کردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى بابه‌ته‌که دیار‌و پێش چاوه، ئێمه بۆ هه‌موو پێشلکارییهکانى دیکه‌یش ئاگاداربووینو تیمه‌کانمان بوونیان له شوێنه‌کان هه‌بوو بینیمان». ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، ئه‌وان له ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، له دوو باردا سکاڵا تۆمارده‌که‌ن و به‌دواداچوونى بۆ ده‌که‌ن، یه‌کێک کاتێ خۆیان بیبین، دووه‌میش کاتى سکاڵا هه‌بێت بۆیه ئه‌وه‌ى روویدا حاڵه‌تى یه‌که‌م بوو. تائێستا مامۆستاکه خۆى سکاڵاى تۆمار نه‌کردوه‌و ده‌ریش نه‌که‌وتوه، جگه له‌وه‌ى ته‌نها جارێک له گرته ڤیدیۆیه‌کدا ده‌رکه‌وت له‌گه‌ڵ حاجى کاروان که مامۆستاکه پشتى له کامێرایه، حاجی کاروان له دیمه‌نى ڤیدیۆکه‌دا ده‌ست ده‌خاته سه‌ر شانى مامۆستاکه‌و چه‌ند جارێک ده‌کێشێت به پشتی دا‌و ده‌ڵێت «من له جیاتى ئێوه‌و هه‌موو مامۆستایان و خه‌ڵکى کوردستان هاتمه خزمه‌تى، تا بتوانم له جیاتى هه‌مووتان ماچى بکه‌م» به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانى تائێستا هیچ که‌س له‌وانه ده‌ستگیرنه‌کراون که له‌ڕۆژانى خۆپیشاندانه‌کان پێشلکارییان به‌رانبه‌ر بهخۆپیشاندهران ئه‌نجامداوه. دیمه‌نی لێدان له مامۆستاکه، کاردانه‌وه‌ى زۆرى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌دوای خۆیدا هێنا، کاتێک مامۆستاکه بۆ داواکردنى مووچه‌که‌ى ده‌چێته سه‌رشه‌قام و له‌به‌رانبه‌ردا به‌شه‌ق وه‌ڵامى ده‌درێته‌وه، ئه‌ویش جگه له هاوارکردن هیچى دیکه‌ى له‌ده‌ست نایه‌ت، به‌جۆرێک بوو که هه‌موو ئه‌وانه‌ى بۆ یه‌ک جاریش بێت ئه‌و دیمه‌نه‌یان بینیبێت، هه‌ناسه‌ى ساردیان بۆ هه‌ڵکێشاوه. دواى دیمه‌نى لێدان له مامۆستاکه بۆ جارێکى تر ئه‌و مامۆستایه ده‌رنه‌که‌وته‌وه، جگه له‌وه‌ى حاجی کاروان ڤیدیۆیه‌کى بڵاوکرده‌وه، که تێیدا که‌سێک به قاتێکى ره‌ساسی و سه‌رێکى سپی ده‌رده‌که‌وێت و پشتى له کامێرایه. حاجى کاروان وتى که ئه‌مه ئه‌و مامۆستایه‌یه که لێی دراوه. حاجى کاروان له‌و باریه‌وه به وت «کهیسەکه بووه‌ته قهزیەیهکى قانونى، چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى دادگا دەکه‌ین، من به نه‌وزاد هادیم وت که بۆچى ئه‌و که‌سه ده‌ستگیرناکرێت، ئه‌و وه‌عدى دامێ که ئه‌و که‌سه‌ى شه‌قى لهمامۆستاکه داوه ده‌ستگیر بکرێت، به‌ڵام وتى نازانن کێیه«. شوان گه‌ردى، مافپه‌روه‌ر و چالاکى مافى مرۆڤ، له‌باره‌ى ئه‌و پێشلکارییانهوه به وت «کاتێ مامۆستا‌و مووچه‌خۆر بۆ داواکردنى مافه زه‌وتکراوه‌کانیان هاتنه سه‌ر شه‌قام، بینمان خه‌ڵکانێک به‌ناوى هێزه ئه‌منییه‌کان که‌وتنه وێزه‌ى هاوڵاتیان هه‌ر له هێرشکردنه سه‌ر خه‌ڵک و ژن و شه‌قوه‌شاندن له پیاوه به ته‌مه‌نه‌کان و مۆبایل فڕاندن به‌شێوه‌یه‌کى زۆر ناشرین». شوان گه‌ردى، وتیشی «هه‌ر ئه‌و شه‌وه له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندیکردن به دادوه‌ره بهڕێزەکان و ناردنى ڤیدیۆییه‌کان بۆیان، به‌مه‌به‌ستى جوڵاندنى که‌یسه‌کان و ئاگادارکردنه‌وه‌یان و زانیاریمان کۆکرده‌وه له‌سه‌ر که‌سه‌کان و ناردمان بۆ سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتى تا به‌دوادچوون بکات «. به‌پێى نووسراوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتى، لیژنه‌ى تۆمارکردنى داواى مافى گشتى/ هه‌ولێر به ژماره (44) له 27/3/2018 هاتووه که داوا له داگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر ده‌کات رێوشوێنى یاسایی بگیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو که‌سه‌ى که له گرته ڤیدیۆیه‌که‌دا ده‌رکه‌وتوون. نووسراوه‌که‌ى داواکارى گشتى له‌کاتێکدایه که تا ئێستا هیچ کامیان ده‌ستگیر نه‌کراون، ئه‌مه سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى وه‌ک ئه‌وه‌ى شوان گه‌ردى ماف په‌ره‌وه‌ر ئاماژه‌ى پێده‌کات که «ئه‌وانه خه‌ڵکى دیارن و بهرچاویشن و شوێن و دهوامیشان دیاره«. شوان زیاتر وتى «ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره له به‌رانبه‌ر خۆپیشاندانه‌کان روویدا، تواندرا له‌ڕێگه‌ى راگه‌یاندنه‌کان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه زۆربه‌یان تۆماربکرێت، کاتێ چۆن مافى ئه‌وانه پێشلدهکرێت که بۆ داواى مووچه‌کانیان له حکومه‌ت هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئه‌گه‌رچی ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، به‌ڵام زیا پتروس سه‌رۆکى ده‌سته‌که ده‌ڵێت که ئه‌وان له‌م که‌یسانه‌دا نابنه پارێزه‌ری حکومه‌ت.
هیوا غه‌فور مامۆستایه‌کى زانکۆى کۆیه به‌هۆى بایکۆتى هۆڵه‌کانى خوێندنه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى کۆیه‌وه فهسڵدهدهکرێت، به‌رپرسانى زانکۆکه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، به‌هۆى په‌یوه‌ندى نه‌کردنه‌وه‌ى به کاره‌که‌یه‌وه، ئه‌و مامۆستایه فه‌سڵکراوه. به‌پێى بڕیارێکى زانکۆى کۆیه، که ئاڕاسته‌ى فاکه‌ڵتى زانست و ته‌ندرووستى کراوه‌و له 27/2/2018 ده‌رچووه‌و ئیمزاى سه‌رۆکى زانکۆکهشى پێوه‌یه، به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوون له هۆڵه‌کانى خوێندن و په‌یوه‌ندى نه‌کردن به‌کاره‌که‌یه‌وه، بڕیارى دواهێنان بۆ (سیدۆ داود عه‌لى)، به ناونیشانى (مامۆستاى یاریده‌ده‌ر) له‌به‌روارى 12/11/2017 ده‌رکراوه. ئه‌و مامۆستایه له‌سه‌ره‌تاى ساڵى خوێدندنى 2017-2018 بڕیاری داوه بایکۆت بکات و نه‌گه‌ڕێته‌وه هۆڵه‌کانى خوێندن تا ئه‌وکاته‌ى پاشکه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌که‌ى لاده‌برێت، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى کۆیە بڕیاری فهسڵکردنى بۆ ده‌رکردوه به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوون له هۆڵه‌کانى خوێندن. سیدۆ داود عه‌لى، ماسته‌ر له کلینیکڵ سایکۆلۆژى، مامۆستاى زانکۆى کۆیه له لێدوانێکیدا به راگه‌یاند «من له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، کاتێک موباشهرهم کرد، به به‌رپرسانى به‌شه‌که‌ى خۆم راگه‌یاند، من ئه‌مساڵ بایکۆتى هۆڵه‌کانى خوێندن ده‌که‌م و نایه‌مه‌وه بۆ ده‌وام، تا به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى خۆم به‌رده‌وام ده‌بم، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ى هه‌رچییه‌کیش بێت». ئه‌و مامۆستا فهسڵکراوهى زانکۆى کۆیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى له هاوپیشه‌کانى خۆى هه‌بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌سه‌رى نه‌هاتوونه‌ته وه‌ڵام، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌شى لێگرتن بۆ ماوه‌یه‌کی کاتى بایکۆت ده‌که‌ن دواتر ده‌چنه‌وه بۆ ده‌وام، وتى «بایکۆت ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خۆت راستگۆ بیت و خۆت ههڵنهخهڵهتێنى، یه‌ک جار بایکۆت بکه، تا ئه‌و شته‌ى بایکۆتت بۆ کردووه به‌ده‌ستى ده‌هێنیت». به‌پێی نوسراوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى کۆیه له مانگى 11 وه بڕیاڕى فه‌سڵکردنی بۆ ده‌رچووه‌و کۆتایی بهڕاژهکهی هێنراوه، به‌ڵام سیدۆ داود ده‌ڵێت که مووچه‌که‌ی تا مانگى یه‌ک به‌رده‌وام بووه‌و رۆیشتۆته بانکى زانکۆ. سیدۆ داود على، ماسته‌ر له کلینیکڵ سایکۆلۆژى نۆ ساڵ خزمه‌تی له‌و زانکۆیه هه‌یه. خاوه‌نى 27 په‌رتووکى چاپکراوه‌و که کارى وهڕگێرانى بۆ کردووه بۆ سه‌ر زمانى کوردى و چوار کتێبى چاپنهکراویشى هه‌یه‌و دوو رۆمانیشى نوسیوه‌و ئێستا له‌ژێر چاپدایه. د.حه‌یده‌ر، جێگرى سه‌رۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى، ره‌تیکرده‌وه له‌سه‌ر فهسڵکردنى ئه‌و مامۆستایه قسه بکات، به بیانووى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به کارى ئه‌وه‌وه نیه، به‌ڵام وتى «به‌داخه‌وه، وه‌کو زانکۆى کۆیه مامۆستایه‌کى به ئه‌زمونمان له‌ده‌ستداو سیدۆ که‌سێکى به‌توانایه له بوارى پسپۆڕییه‌که‌ى خۆیدا، له هه‌ر زانکۆیه‌ک کار بکات، سه‌روه‌تێکه بۆ ئه‌و زانکۆیه«.
ئارا ئیبراهیم به‌شێک له‌به‌کارهێنه‌رانى تۆڕە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ره‌خنه‌ى توند ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانتار حاجی کاروان ده‌که‌ن که که‌یسی مامۆستهکهى شاری هه‌ولێری به ماچێک «کوشتووه«، دواى ئه‌وه‌ى به شه‌ق هێرشیکرایه سه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندێکى هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه. بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆى په‌لاماردانى مامۆستاکه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆری به‌دواى خۆیدا هێنا، خه‌ڵکانێکى تووڕه‌و ناڕازیی داواى ده‌ستگیرکردن و دادگایی ئه‌نجامده‌ره‌کانیان کرد، له‌م کاتانه‌دا ڤیدیۆیه‌کى مامۆستاکه بڵاوبوویه‌وه، له ڤیدیۆکه‌دا که پشتى له کامێرایه، حاجى کاروان ماچی ده‌کات و ده‌ڵێت «ئه‌م مامۆستایه نایه‌وێت ده‌رکه‌وێت و نایه‌وێت ببێت به بهتهڵى ساحه«. ئه‌گه‌رچی حاجی کاروان که هاوکات پیاوێکى ئاینیه له لایه‌ن ههودارانیهوه ده‌ستخۆشی لێ‌کرا، به‌ڵام خەڵکانێکى تریش ره‌خنه‌ی لێده‌گرن که به‌و هۆیه‌وه که‌یسی مامۆستاکه داخراوه، به‌ڵام حاجی کاروان ره‌تیده‌کاته‌وه که مه‌به‌ستى داخستنى که‌یسه‌که بووبێت. کاردانه‌وه‌ى گرته ڤیدیۆکه‌ى حاجى کاروان لە تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک، هیچى که‌متر نه‌بوو، له کاردانه‌وه‌ى لێدانى ئه‌و مامۆستا بهتهمهنهى که لێى ده‌درێت، حاجی کاروان به‌و کاره له‌نێو کۆمه‌ڵێک پیاهه‌ڵداندا رهخنهکهشى ئاڕاسته کراوه. ڕه‌وه‌ند ته‌ها له ئه‌کاونتى خۆى له فه‌یسبوک ڤیدیۆکه‌ى حاجی کاروانى داناوه‌و ده‌ڵێت «ئەم ڤیدیۆیەش سوکایەتییەکی ترە بەم مامۆستا بەڕێزە سەر سپییە لەلایەن حاجی کاروان بۆ حەملەی ئینتیخابی» بەکارهاتووە. هه‌روه‌ها نوسیویهتى »حاجی باوەشی پێدا مەکە، ماچی مەکە، ئەو منداڵ نییە پێویستی بە و شتانەنیە، بڕۆ ئەو کەسانە بگەیەنە بەدادگا کە ئازاریاندا. ئەگەر نا‌توانیت وەرە بۆ خۆپیشادان با لە تۆش بدرێت یان شەوێک لە گەڵ مامۆستایان بمێنەرەوە». له دیمه‌نى ڤیدیۆکه‌دا حاجی کاروان ده‌ست ده‌خاته سه‌ر شانى مامۆستاکه‌و چه‌ند جارێک ده‌کێشێت به پشتیداو ده‌ڵێت «من لە جیاتی ئێوەو هەموو مامۆستایان و خەڵکی کوردستان هاتمە خەزمەتی تا بتوانم لە جیاتی هەمووتان ماچی بکەم» دواتر باوه‌ش به مامۆستاکه‌دا ده‌کات و ده‌ڵێت «من لە جیاتی هەمووتان لە باوەشی دەگوشم». حاجى کاروان ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه «که‌یسه‌که بووه‌ته قهزییهکى قانونى، چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى دادگا ده‌که‌ین، من به نه‌وزاد هادیم وت که بۆچى ئه‌و که‌سه ده‌ستگیرناکرێت، ئه‌و وه‌عدى دامێ که‌ئه‌و که‌سه‌ى شه‌قى لهمامۆستاکه داوه ده‌ستگیر بکرێت، به‌ڵام وتى نازانن کێیه. ئێمه ئه‌و رۆژه به‌یاننامه‌مان ده‌رکردووه و وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و ناوخۆ به به‌رپرسیار ده‌زانین و ده‌بێت ته‌حه‌مولى مهسئوللیهتى بکه‌ن «. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ناتوانن ته‌داخولى کارى یاسایى دۆسییه‌که بکهنو په‌رله‌مانتاریش یان به‌یاننامه ده‌رده‌کات یان کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجام ده‌دات. له نێو ئه‌م ره‌خنانه‌دا زۆرێکیش ئافه‌رین و ده‌ستخۆشی له کاره‌که‌ى حاجی کاروان ده‌که‌ن، به‌ڵام سامان که‌ریم له ئه‌کاونتى خۆى له فه‌یسبوک ره‌خنه له‌و کاره ده‌گرێت و ده‌نوسێت «لەو ڤیدیۆیەدا حاجی کاروان بە ناوی هەموومانەوە ڕۆیشتووە بۆ لای مامۆستاکەو ماچی ئەکا و لە باوەشی دەگرێت. وەک زۆر شتی تر ئێمە عاتفییانە لێکدانەوەمان بۆ کرد». هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «خۆتان ئەزانن نزیکی هەڵبژاردنه، ئەمە ئاشکرا موزایەدەیەو وەک پێشتر، جۆشدانی عاتیفەی خەڵکە سادەو ساکارەکەیە بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ». سامان که‌ریم هه‌روه‌ها نوسیویهتى»لەوە مەترسیدارتر، ئەو کارەیە حاجی کردوویەتی، کوشتنی ئەو کەیسەیەو نوقم کردنی مامۆستاکەو قەزیەکەی». له وه‌ڵامى ئه‌م قسانه‌دا حاجی کاروان ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه که ئه‌و که‌یسه‌ى کوشتبێت و ونیکردبێت، یاخود به لاڕێدا بردبێتى، به‌ڵکو ده‌ڵێت که ئه‌و بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى که‌سانى تر ئاشنابن به که‌یسه‌که‌و لێى ئاگاداربن. «به‌پێچه‌وانه‌وه که‌یسه‌که ونبوو بوو، من زیندووم کرده‌وه، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و خه‌ڵکى تر ده‌یان وت ئه‌وکه‌سه‌ى لێى دراوه مامۆستا نییه، من پێم وتن مامۆستایه، خه‌ڵک ره‌خنه ده‌گرێت و له‌دووره‌وه لێت ده‌ڕوانێت، من وه‌کو لایه‌نى مه‌عنه‌وى چووم و دڵى بده‌مه‌وه، نه‌ک که‌یسه‌که‌م کوشتبێت». جگه له‌مه هه‌ندێک ره‌خنه‌ى تر هه‌یه که له‌و پرسه‌دا ئاڕاسته‌ى حاجی کاروان کراوه ئه‌وه‌یه، که ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌و پێیانوایه که ده‌بوو له رێگه‌ى یاساوه به‌رگری لێبکات نه‌ک وه‌کو پرسێکى کۆمه‌ڵایەتى که‌یسه‌که «بچووک» بکاته‌وه. سامان که‌ریم زیاتر ده‌نوسێت «ئەوانەی دەنگیان بە حاجی کاروان داوە بۆ پەرلەمانی کوردستان. چاوەڕێن حاجی کاروان لە هەموو کێشەو لادانێکی یاساییدا قسەی هەبێت چونکە پەرلەمانتارە. بەڵام حاجی کاروان ڕۆڵی چاکسازی کۆمەڵایەتی (مصلح الاجتماعی) دەبینێت. حاجی کاروان وەک پەرلەمانتار دەبوایە لەڕووی یاساییەوە ئەو کەیسەی بجوڵاندایەو پاڵپشتی مامۆستاکە بوایە بۆ ئەوەی بە مافەکەی بگات. نەک کەیسەکە بە ماچکردنێک و لە باوەش گرتنێکدا کورت بکاتەوە».
خۆپیشاندانه‌کانی هه‌ولێرو دهۆک ئه‌و وه‌همه گه‌وره‌یه‌ى شکاند که گوایه دانیشتوانه‌که‌ى به‌حوکمڕانی پارتى رازین هاوڵاتی مه‌ریوان وریا قانع، نوسه‌ر و رۆشنبیرى کورد له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى رۆژنامه‌ى هاوڵاتی -دا، باسله خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى هه‌ولێر ده‌کات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، خۆپیشاندانه‌کانى هه‌ولێر و دهۆک هه‌ندێک وههم و ئه‌فسانه‌ى گه‌وره‌ى تێکشکاند که پارتى و میدیاکار و خوێندهوارهکانى بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کرد، که گوایه ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى شاهێدى حوکمڕانییه‌کى باشن و دانیشتوانه‌که‌شیان رازین به‌و حوکمڕانییه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه «ئازایه‌تییه‌کى که‌م وێنه‌یان نیشاندا که پارتییه‌کان چاوه‌ڕوانى نه‌بوون. له به‌شێکی تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا باس له‌وده‌کات که بۆ ده‌ستکاریکردنى سیستمه ئابوریی ده‌بێ سیستمی سیاسی بگۆڕێ. هاوڵاتی گواستنه‌وه‌ى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له سلێمانییه‌وه بۆ هه‌ولێر، ده‌کرێت بهگۆڕانێکى سیاسى نوێ سه‌یربکرێت که کوردستان بباته قۆناغێکى تر‌ى سیاسییه‌وه؟ مه‌ریوان وریا قانع: گواستنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان بۆ هه‌ولێر و دهۆک هه‌ندێک وههم و ئه‌فسانه‌ى گه‌وره‌ى شکاند که پارتى و میدیاکار و خوێندهوارهکانى بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کرد. کۆتایى به‌و خورافه‌ته هێنا که گوایه ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى شاهێدى حوکمڕانییه‌کى باشن و دانیشتوانه‌که‌شیان ڕازین به‌و حوکمڕانییه. من له کاتى رووداوه‌کانى 17 شوباتدا باسى ئه‌وه‌م کرد که ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر و دهۆک و ناوچه‌کانى تر‌ى ژێر ههیمهنى سه‌ربازیى و ئه‌منى پارتیدا ئاماده‌یه «بێده‌نگی» نییه به‌ڵکو «بێده‌نگکردنه«. ترساندنێکى قوڵ و به‌رفراوان، تێکه‌ڵ به سڵ نه‌کردنه‌وه له هه‌موو جۆره ئیهانه‌و سوکایه‌تیکردنێک، تا به‌ڕاونان و گرتن و ده‌رکردن و ون‌کردن و کوشتن ده‌گات. ئه‌مانه ئه‌و ته‌کنیکه سه‌ره‌کییانه‌ى حوکمڕانین که پارتى له‌ناوچه‌کانى خۆیدا سه‌روه‌ریی کردوون. ئه‌وه‌ى له‌م خۆپیشاندانه‌دا دیمان، شکانى ترس و فه‌شه‌لى به‌رچاوى ئه‌و ته‌کنۆلۆژیا تایبه‌ته‌ى حوکمڕانیى بوو. خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه ئازایه‌تییه‌کى که‌م وێنه‌یان نیشاندا که پارتییه‌کان چاوه‌ڕوانى نه‌بوون. به‌ڕاى من بهدهنگهاتنى خه‌ڵکى کوردستان له‌م ساته‌دا بنه‌مایه‌کى ئابووریى به‌هێزى هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیى به له‌ده‌ستدانى بژێوى رۆژانه‌وه هه‌یه. نه دین، نه ئایدیۆلۆژیا، نه فانتازییهکى سیاسیى دیاریکراو له‌پشتى جوڵه‌ى شه‌قامه‌وه نییه، ئه‌وه‌ى خه‌ڵک ده‌جوڵێنێت فه‌شه‌لى سه‌رتاسه‌ریى سیاسه‌تى ئابوریى سهربهخۆو سیاسه‌تى نه‌وت و سیاسه‌تى موچه‌یه. هۆیه‌که‌ى تریش ده‌ره‌نجامه کوشنده‌کانى ریفراندۆمه بۆ سه‌ر ژیانى رۆژانه. به‌ڵام زۆرجار چوونه سه‌ر شه‌قام کۆمه‌ڵێک ده‌ره‌نجامى سیاسیى گرنگى ده‌بێت، ئه‌گه‌رچى مۆتیڤهکانى چوونه سه‌ر شه‌قام مۆتیڤى سیاسییش نین. هه‌رێم ناتوانێت بژیى و بمێنێته‌وه به‌بێ ریفۆرمێکى راسته‌قینه‌ى سیستمه ئابورییه‌که، ئه‌م ریفۆرمه‌ش به‌بێ ده‌ره‌نجامى سیاسى نابێت. سیستمه ئابورییه‌که‌ى هه‌رێم ده‌ره‌نجامى کۆمه‌ڵێک بڕیار‌و هه‌ڵبژاردنى سیاسییه، بۆیه که‌وتنى ئه‌و سیستمه ئابوورییه و ریفۆرمکردنی، ماناى که‌وتنى ئه‌و هه‌ڵبژارده سیاسییانه. هاوڵاتی خۆپیشاندانه‌که به‌هۆى پاشه‌که‌وتى مووچه‌وه رێکخرا، به‌ڵام یه‌کێک له دروشمه‌کانى خوپیشاندهرانى هه‌ولێر داواکردنى ئازادى بوو؟ ده‌کرێت ئه‌مه به جۆرێک سه‌یربکرێت ئیتر خواستى خه‌ڵکى له شتێکى دیاریکراوى وه‌کو مووچه‌وه هه‌نگاوبنێت به‌ره‌و جوڵانه‌وه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى، یان هێشتا ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه سنوردار‌و کاتى ده‌بن؟ مه‌ریوان وریا قانع: خواستى داواکردنى موچه خواستێکى سیاسییه‌و هه‌رگیز خواستێکى ئابوریى نییه به‌ته‌نها. ئێمه له‌به‌رده‌م سیستمێکى سیاسیداین که له هه‌موو ئاسته‌کاندا ئیفلاسێکى گه‌وره سه‌رتاسه‌ریى کردووه. شتێکیان دروستکردوه نه خۆیان و نه کهسیتر ناتوانێت چاکیبکاته‌وه. له‌م سیستمه‌دا دابینکردنى موچه بۆ مووچه‌خۆران پێویستى بهدهستکاریکردنێکى گه‌وره‌و هه‌مه‌لایه‌نى سیستمه ئابورییه‌که هه‌یه، ده‌ستکاریکردنى سیستمه ئابورییهکهش به‌بێ ده‌سکاریکردنى سیستمه سیاسییه‌که مه‌حاڵه، چونکه هه‌موو سیاسییه‌کى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و نفوز، له هه‌مانکاتدا گهمهکهرێکى ئابوریى گه‌وره‌شه‌و به‌شێکه له‌و سیستمه ئابورییه‌ى که ناتوانێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابینبکات. ئه‌مه وایکردوه خواستى ئابوریى له هه‌رێمدا، به‌رده‌وام خواستێکى سیاسى بێت. له‌سه‌روى ئه‌مانه‌شه‌وه خه‌ڵکى هه‌ولێر داواى ئه‌و ئازادییه سادانه‌ش ده‌که‌ن که پارتى به‌شێوه‌یه‌کى ترسناک له‌خه‌ڵکى سه‌ندووه‌ته‌وه. ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى له‌هه‌موو ناوچه‌کانى تر‌ى کوردستان زیاتر بێئازادیین، زیاتر کۆنترۆڵ و دیسپلینکراون، ترس و تۆقاندنى زیاتریان تێدایه. ئه‌مانه هه‌ندێک راستى زۆر ساده‌ن و ناکرێت له‌ژێر ناوى بێلایه‌نبوون و بینینى هه‌موو هێزه‌کان به یه‌ک چاو، نکوڵیان لێبکرێت. هه‌رکه‌سێک ئه‌م کاره بکات درۆ له‌گه‌ڵ خۆى و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاو له‌گه‌ڵ مێژووى ئێمه‌دا ده‌کات. هاوڵاتی وه‌کو زۆرێک له خۆپیشاندانه‌کانى تر مامه‌ڵه‌ى ده‌سته‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران زه‌برو زه‌نگى تێکه‌وت، پێتوایه ئه‌م مامه‌ڵانه به به‌رنامه ده‌کرێن، یان رووداوگهلێکى ئاسایین و به‌رپرسیاریه‌تییه‌که‌ى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى کارمه‌ندانى هێزه ئه‌منییه‌کان؟ مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌وه‌ى له هه‌رێمدا دروستکراوه هێنده ترسناک و فاشیل و گه‌نده‌ڵ و نابه‌رپرسیار و نادادپه‌روه‌ره، ته‌نها یه‌ک شت ده‌توانێت بیپارێزێت: توندوتیژییه. توندوتیژیى لاى خێزانه سوڵتانییهکانى هه‌رێم ته‌نها ئامرازێک نییه جار نه‌جار په‌ناى بۆ ببرێت، به‌ڵکو لۆژیکى ئیشکردنى ئه‌و سیستمه سیاسى و ئابورییه‌یه که دروستیان کردوه. ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه گه‌وره‌و بێدادییه ده‌پارێزێت، نه ئایدیۆلۆژیایه، نه قه‌ناعه‌ته، نه‌بوونى حیکایه‌تێکى قبووڵکراو و باوه‌ڕپێکراوه، نه سه‌رمایه‌یه‌کى ره‌مزییه، نه کاریزمایه، نه مێژووى خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تییه، هه‌موو ئه‌م شتانه له هه‌رێمدا ئیفلاسێکى ته‌واویان کردوه. ئه‌وه‌ى حوکمڕانان و سیستمه سوڵتانییه‌که‌یان ده‌پارێزێت توندوتیژییه، توندوتیژییه‌کى رووت. به‌بۆچوونى من ئه‌و هێزه راستهقینهیهى ئه‌م سیستمه سوڵتانییه بۆ پاراستنى خۆى دروستیکردووه، پۆلیس و هێزه ئه‌منییه ئاساییه‌کان نییه، به‌ڵکو ئه‌و لهشکرهیه له بهڵتهجیى شه‌قوه‌شێن و هێزى تایبه‌ت که له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن. بێگومان بهپرسیاریەتیەکى گه‌وره له‌سه‌ر شانى هێزه‌کانى پۆلیس و هێزه ئه‌منییه ئاساییه‌کانه، به‌رپرسیارێتى ئه‌وه‌ى نه‌که‌ونه شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا و له‌و راستییه ساده‌یه تێبگه‌ن ئه‌وه‌ى له دروستبوونى ئه‌و دۆخه کاره‌ساتاوییه به‌رپرسیاره، حوکمڕانان نه‌ک خه‌ڵکى ناڕازیی. هاوڵاتی رۆڵ و به‌شداریى ژنان له خۆپیشاندانه‌کانى هه‌ولێردا چۆن ده‌بینى که به چڕى بهشدارییانکردو له پێشهوهبوون؟ پێتوایه به‌شدارى ژنان هۆکاربوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خۆپیشاندانه بۆ چه‌ند رۆژێک به‌رده‌وام بێت و به ئاسانى سه‌رکوت نه‌کرێت؟ مه‌ریوان وریا قانع: ژنان له هه‌ولێر بکه‌رێکى سیاسیى ره‌خنه‌یى زۆر چالاک و راستگۆبوون. له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کاندا بوون. ئه‌مه‌ش سه‌یرو نالۆژیکى نییه، چونکه گوناهه‌کان و هه‌ڵه‌کانى سیستمه سیاسى و ئابورییه‌که، زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى تاکه که‌سه‌کانى ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ى ئازارداوه. چه‌وساندنه‌وه‌و بێمافکردن و په‌راوێزخستن نێر‌و مێى نه‌ناسیوه و رووى له هه‌مووان بووه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا هۆشیاریى به‌رگریکردن و شه‌ڕکردن بۆ مافه سه‌ره‌تاییه‌کان، بێده‌نگنه‌بوون به‌رامبه‌ر به‌زوڵم و زۆر، بووه به‌به‌شێک له ئاکارى کۆمه‌ڵایه‌تى له دونیای ئێمه‌دا، به نێر‌و مێوه. باوه‌ڕم وانییه رۆبۆت و بهڵتهجییهکانى ده‌سه‌ڵاتداران سڵ له لێدان و سوکایه‌تیکردن به‌ژنان بکه‌نه‌وه، ئه‌وان په‌لامارى هه‌موو که‌سێک ئه‌ده‌ن که ئه‌مریان پێکرابێت په‌لاماریان بده‌ن، له‌مه‌شدا جیاوازیى له‌نێوان ژن و پیاو، گه‌نج و پیر، مناڵ و گه‌وره‌دا ناکه‌ن. هاوڵاتی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه چى کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران به‌جێده‌هێڵێ، هه‌م له سه‌ر سایکۆلۆژیاو بیرکردنه‌وه‌یان هه‌م له‌سه‌ر ره‌فتاریان؟ مه‌ریوان وریا قانع: گومانم له‌وه نییه که ده‌یانترسێنێت و له‌وانه‌شه چه‌ند شه‌وێکیش خه‌ویان لێبزڕێنێت، به‌ڵام له‌دوا ده‌ره‌نجامدا، ئه‌وان خۆیان به‌ڕاست و کۆمه‌ڵگا به‌هه‌ڵه ده‌زانن. ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى راسته‌قینه‌یان به کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌و ژیانى خه‌ڵک و کێشه‌کانیانه‌وه نه‌ماوه. خۆیان و ماڵ و منداڵیان له کۆشک و گیتۆى تایبه‌تیدا ده‌ژین و هیچ شتێک نایانباته‌وه ناو کۆمه‌ڵگاى ئێمه. ئه‌وه‌شى له گیتۆدا بژى لهدونیایهکى داخراودا دهژیى و ته‌نها سه‌داى قسه‌کانى خۆى و یاوه‌ره‌کانى ده‌بیستێته‌وه.
له داواى نانه‌وه بۆ داواکردنى ئازادی، دیارترین ئه‌و دروشمانه بوو که ژنانى هه‌ولێر به‌رزیان ده‌کره‌وه هاوڵاتی - نه‌جات ئه‌حمه‌د / هه‌ولێر ژنه پزیشکێک له شوێنێکى ده‌وره‌دراو به پۆلیس و هێزی ئه‌منى جۆراوجۆر، بۆ یه‌که‌مجار ده‌ستى برد بۆ مۆبایله‌که‌ی و وێنه‌ى ئه‌و کارمه‌نده ئه‌منیانه‌ى گرت که به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له‌ناو هه‌ولێر رێگریان له خه‌ڵکى ده‌کرد، خۆپیشان ئه‌نجام بدەت. ئه‌مه‌ش کارێکى تا راده‌یه‌ک چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو له شارێکدا به «کپکراو» ناسراوه. دیمه‌نى ناو مۆبایله‌که‌ى د.شایان به خێرایی له‌ڕێی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه گه‌یشته هه‌موو ماڵێک، ئه‌و ڤیدیۆیه نیشانی دا که هێزه ئه‌منییه‌کان، ناتوانن کۆنتڕۆڵی ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ى ئه‌و رۆژه بکه‌ن، که تێیدا ده‌رده‌که‌وێت کارمه‌ندێکى هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌ولێر، خۆى وه‌کو که‌سێکى بێ ئیش ده‌ناسێنێت و ده‌یه‌وێت رێگریی له خۆپیشاندانه‌که بکات، به‌ڵام پزیشکه‌که وێنه‌ى ده‌گرێت، دواتر په‌لاماری مۆبایلەکەی ده‌ده‌ن. له‌ناو کوردا په‌لاماردان و هێرشکردنه سه‌ر ئافره‌تان به کارێکى «قێزه‌ون» سه‌یر ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش هه‌لێکى دایه ئه‌و ئافره‌تانه باشتر بتوانن بڕۆنه پێشه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان، بۆئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى په‌لاماردان نه‌بنه‌وه، به‌ڵام کاتێک پزیشکه ئافره‌ته‌که به‌رده‌وام ده‌بێت له وێنه گرتن، کارمه‌ندێکى تری هێزه ئه‌منییه‌کان که به جلی مهندهنییهوه ده‌سوڕایه‌وه، ته‌حه‌مولی پچڕا‌و په‌لاماری مۆبایله‌که‌ى دا. د.شایان تاکه ژنى نێو ئه‌و ناڕهزایهتیانیەی هه‌ولێر نه‌بوو که له 25/3/2018 ده‌ستپێکرد، به‌ڵکو له‌و گرته ڤیدیۆیانه‌دا سه‌دان ژنى تر ده‌بینرێن که له پێشه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کاندا هوتاف ده‌کێشن، هه‌ندێک له‌و هوتافانه زیاترن له داواکردنى مووچه، به‌ڵکو داوای ئازادی و رۆیشتنى ده‌سه‌ڵاتدارانیش ده‌که‌ن. ڤاڵانتاین عه‌بدولڕه‌حمان ژنێکى به‌شداربووى خۆپیشاندانه‌کانى هه‌ولێره، ئه‌و وه‌کو فه‌رمانبه‌رێک بۆ داواکردنى مووچه‌که‌ى رۆیشته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه، به‌ڵام دیمه‌نى ژنانى تری ناو خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌نجى راکێشاوه که به‌و ناڕه‌زایه‌تییانه بڵێت، «ئه‌وه‌ى روویدا جۆرێک بوو له شۆڕشی سپى ئافره‌تان «. ڤاڵانتاین عه‌بدولڕه‌حمان هه‌روه‌ها وتى «ئه‌مجاره ژنانى هه‌ولێر توانییان به‌ربه‌سته‌کان بشکێنن و شێرانه بێنه مه‌یدان و ژن شانبه‌شانى پیاو ده‌نگى ناڕه‌زاییه‌کانی به‌رزبکاته‌وه، ئه‌مه وایکرد مه‌وداى ناڕه‌زاییه‌کان فراوانتر بکات». «ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره له هه‌ولێر روویدا گهوریى قه‌یرانه‌کان بوو له‌سه‌ر ژن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژن له کوردستان بووه‌ته قوربانى یه‌که‌مى ئه‌و سیسته‌مه، بۆیه پڕ به ده‌نگى هاوارى ده‌کرد ئاشتى ئاشتى، چونکه ئه‌و له‌ماڵه و ده‌زانێ ئه‌و قیرانه چه‌نده گه‌وره‌یه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا» ڤاڵانتاین واى وت. نیاز عه‌بدوڵلا، رۆژنامه‌نووس و چالاکوانى داکۆکیکار له مافى مرۆڤ، یه‌کێکى تر بوو له‌و که‌سانه‌ى به‌شدارى خۆپیشاندانه‌کانى هه‌ولێرى کردوو، رووبه‌ڕووى لێدان و هه‌ڕه‌شه‌و سوکایه‌تیکردن بوویه‌وه. نیاز به‌هاوڵاتی وت «خۆپیشاندانه‌کانى هه‌ولێر توانى ئه‌و ته‌لیسمه کۆمه‌ڵایه‌تییه تێکبشکێنێت که ساڵانێکه وه‌ک ره‌خنه ئاڕاسته‌ى ده‌کرێت به‌وه‌ى که ژنان ئاماده‌یان نیه له شه‌قام و نابینرێن و هه‌ولێر کۆمه‌ڵگایه‌کى داخراوه و ژنان له پهراروێزن». هه‌روه‌ها وتى «ئه‌مه له کاتێکدابوو که جۆره‌ها رووبەڕووبوونه‌وه له‌لایه‌ن بهڵتهجیهکانهوه هه‌بوو چ به په‌لاماردان و ناو زڕاندن یان به ئیهانه‌کردن و جنێوى ناشرین و ده‌یان ویست به‌لاڕێدا بیبه‌ن، که‌چى ژنان ئازایانه‌تر به‌رگرییان کرد و به‌رهه‌مى ئه‌ویش خۆپیشاندانه‌کان زۆر مه‌ده‌نیانه که‌وته‌وه«. چیرۆکى رفاندنى مۆبایلى ئه‌م رۆژنامه‌نووسه به به‌رچاوى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێره‌وه، کاردانه‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌ى له‌نێو تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک به‌دواى خۆى دا هێنا که چۆن راده‌کات به‌دواى ئه‌و کهسهداو مۆبایله‌که‌ى لێوه‌رده‌گرێته‌وه. نیاز به‌مشێوه‌یه چیرۆکه‌که ده‌گێڕێته‌وه «ئه‌و رۆژه کاتێ یه‌کێک له به‌ڵته‌جیه‌کان، له‌به‌رچاوى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر مۆبایلهکهمى رفاند‌و رای‌کرد، منیش رووبه‌ڕووى بوومه‌وه و لێم وه‌رگرته‌وه، ئه‌و ده‌یویست مۆبایله‌که‌م لێ ببات، هه‌رگیز نه‌بووه به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس پاسه‌وانى له‌دز بکات و یه‌کێک به جلى مه‌ده‌نیه‌وه بێت که‌رەسته و ماڵى تۆ ببات و بیخاته ده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسه‌وه«. وتیشى «به‌داخه‌وه مامه‌ڵه‌ى زۆر ناشیرنیان له‌گه‌ڵ ژنانى خۆپیشاندەر ده‌کردو لێیان ده‌داین و قسه‌ى ناشرین و بریندارکه‌ریان به ژنه‌کان ده‌وت». به‌شداریکردنى چڕی ژنان له‌و خۆپیشاندانانه‌دا بۆته جێگه‌ى ستایشی پیاوان به جۆرێک ده‌ڵێن ئه‌و به‌شداریکردنه‌ى ژنان له چاوه‌ڕوانیدا نه‌بووه، هه‌ر بۆیه وه‌کو شۆکێک بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ولێر سه‌یری ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌م جاره ئه‌وان کرانه ئامانج. ئه‌سکه‌نده‌ر جه‌لال، پیاوێکى به‌شداربووى خۆپیشاندانه‌کانى هه‌ولێره، به‌هاوڵاتی وت »له‌م خۆپیشاندانانه‌ى هه‌ولێر، ئافره‌ت به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌موو جاره‌کانى تر، ئه‌مجاره له‌نێو ئاپۆڕاکاندا ئاماده‌گى کارا و دیارى هه‌بوو، ئافره‌ت نه‌ک هه‌ر ئاماده‌گى و هاوبه‌شیان هه‌بوو، به‌ڵکو رۆڵى پێشڕه‌وییان ده‌بینی». وتیشى «بوێرى و جه‌رائه‌ت و تێههڵچوونانهى ئافره‌تانى هه‌ولێر حاڵه‌تێکى شۆک و تاسانى له‌لاى ده‌سه‌ڵاتداران درووست کرد که زۆر دوور بوو له‌پێشبینى ئه‌وان و به‌هیچ جۆرێک بۆ ئه‌وه نه‌چووبوون ئافره‌ت به‌مشێوه‌یه‌و به‌و ژماره زۆره بتوانێت بێته شه‌قام و داواى ماف و دادپه‌روه‌ریى بکات و سڵ نه‌کاته‌وه له‌هه‌ر ئازاردان و پێشێلکارییه‌ک که به‌رامبه‌رى بکرێت» زۆرێک له ژنان له‌کاتى هوتاف کێشاندا به‌ته‌نها داوای مووچه پاشکهوتکراوهکانینان نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو له چه‌ندین هوتافی تردا داواى ئازادی و رۆیشتنى دهسهلاتدارنیان ده‌کرد. له لای نیاز عه‌بدولا ئه‌م هوتافانهى ژنانى هه‌ولێر قۆناغێکى تر‌ى پێگه‌یشتنى ژنانه، ئه‌و وتى «ساڵانێکه ئه‌و حکومه‌ته خواستى بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کى ژن کوژ و نامووس په‌رست هه‌بووه درێژى هه‌یه، به‌ڵام بۆمان ده‌رکه‌وت که ژنان له قۆناغێکى زۆر پێشکه‌وتوو داکۆکیکارێکى به‌هێزترى به‌دیهێنانى مافه‌کانیانن».
هاوڵاتی جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که رەخنە ئاڕاستەی روسیا دەکات کە پشتیوانی تورکیا دەکات بۆ "جینۆسایدکردنی" کورد، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە روسیا هاوکاری تورکیای کرد لە داگیرکردنی عەفرین. جه‌میل بایک، لە چاوپیکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فورات، که ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسى دوایین پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانی کوردستان و ناوچه‌که ده‌کات. بایک دەلێت "تورکیا له‌ناوبردنی کورد پشتوانی له ڕوسیا وه‌رده‌گرێت، له جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مدا ئه‌ڵمانیا له جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کاندا چ ڕۆڵێکی گێڕا، ئێستاش ڕوسیا بۆ جینۆسایدکردنی کورد هه‌مان ڕۆڵ ده‌گێڕێت. هەروەها دەڵێت "به‌ڵام ئێستا ڕاستییه‌کی کورد له ناوچه‌که و جیهاندا هه‌یه، که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کوردی ئێستا کوردی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م نییه". "به‌ڕێکخستنبوونی کورد له‌گه‌ڵ ستراتیژی ده‌وڵه‌تی تورک نایه‌ته‌وه" جه‌میل بایک ئه‌وه‌ی به بیرهێنایه‌وه، که ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جه‌نگی سێیه‌می جیهانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وتی "کورد نه‌ک ته‌نها له باکووری کوردستان، به‌ڵکو له ڕۆژئاوای کوردستانیش هۆشیاربووه‌ته‌وه، له باشووریش هه‌ندێک ده‌ستکه‌وتی به ده‌ستهێناوه. له ڕۆژهه‌ڵاتیش هۆشیاربوونه‌ته‌وه. کورد له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هۆشیاربووه‌ته‌وه. داوای ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک ده‌که‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیکی رێبه‌رایه‌تی و له ناو سنووره سیاسییه‌کانی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که‌دا چاره‌سه‌ری بخوڵقێنن. ئێمه ده‌مانه‌وێت به نزیکایه‌تییه‌کی گونجاو و شایسته و ئاسان ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام هۆشیاربوونه‌وه‌ی کورد و به‌ڕێکخستنبوونی کورد و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و چاره‌سه‌رییه له‌گه‌ڵ ستراتیژی ده‌وڵه‌تی تورک و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی ئاکه‌په – مه‌هه‌په، که ده‌یانه‌وێت کورد پاکتاو بکه‌ن، نایه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له کوێ به دیموکراسیبوون هه‌بیت ئه‌وان دژایه‌تیی ده‌که‌ن". جه‌میل بایک وتى: "نه‌ک ته‌نها دژایه‌تیکردنی کورد، به‌ڵکو هاوکات له‌گه‌ڵ دژایه‌تیکردنی کورد دژایه‌تیی به دیموکراسیکردنیش ده‌که‌ن. ده‌یانه‌وێت کورد بسڕنه‌وه و پاکتاوی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش به توندی دژایه‌تیی به دیموکراسیکردن ده‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنی کوردن و ده‌یانه‌وێت کورد بسڕنه‌وه دژایه‌تیی به دیموکراسیکردنیش ده‌که‌ن. له کوێ دیموکراسیه‌ت هه‌بێت له‌وێ بوونی کورد قبوڵ ده‌کرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. کورد قبوڵ بکرێت و له‌سه‌ر بناغه‌ی ژیانکردن به کولتور و ڕۆشنبیری و ناسنامه‌ی خۆیه‌وه، ئه‌وا ژیانێکی ئازاد دێته ئارا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ک که نه‌بینراوه و هاوتای نییه، دوژمنایه‌تیی دیموکراسی ده‌که‌ن. پێویسته به‌ستنه‌وه‌ی دیالکتیانهی نێوان دوژمنایه‌تیکردنی کورد و دیموکراسی به‌و شێوه‌یه لێکبدرێته‌وه و ببینرێت". "کورد له عه‌فرین به‌رخۆدان ده‌کات و کۆتایی به داگیرکاریی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌هێنێت" جه‌میل بایک ئاماژه‌ی به مه‌به‌ست و پلانی نوێی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورک کرد و وتی "شه‌ڕی سێیه‌می جیهانی به‌رده‌وامه. هاوسه‌نگی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تێکچووه. ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یه‌وێت له قۆناغی بنیاتنانی هاوسه‌نگیی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سوود له ناکۆکییه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ت و تواناکانی وه‌ربگرێت. بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ندێک هێزدا ڕێککه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکخستنی کورد و هێزی سیاسی و سه‌ربازیی کورد رابوهستێنت و له‌ناوی ببات. پلانی له‌ناوبردن و تێکشکاندنی کورد له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه ده‌ستیپێکردووه. ئه‌و پلانه له ٣٠ی تشرینی یه‌که‌می ٢٠١٤ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورک (مه‌گه‌که)دا بڕیاری لێدرا و هێرشیان له دژی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان ده‌ستیپێکرد بۆ ئه‌وه‌ی کورد ده‌رپه‌ڕێنن بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان". باسى له‌وه‌ش کرد: "ئه‌وان ئه‌و سیاسه‌ته‌یان په‌سه‌ند کردبوو و جێبه‌جێیان ده‌کرد. ئێستاش به داگیرکردنی عه‌فرین به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ئه‌و سیاسه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. بێگومان ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکه، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ت و قۆناغه به داگیرکردنی عه‌فرین کۆتایی پێنه‌هاتووه و درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌و سیاسه‌ت و قۆناغه له‌لای ئه‌وانه‌وه درێژه‌ی پێده‌درێت و کوردیش درێژه به به‌ره‌نگاری ده‌دات. کورد له عه‌فرین خۆڕاگری ده‌کات و کۆتایی به داگیرکه‌ریی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌هێنێت". "ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتوو دوژمنایه‌تی هه‌موو کورد بکات" جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که وتی، کورد له‌م دۆخه‌دا بووه‌ته خاوه‌نی هێز و ئه‌وه‌ى وت: "ڕاپه‌ڕینێکی ئاسایی و باوی ناوچه‌یی نییه. ته‌نها کورد له باکووری کوردستان به‌هێز نه‌بووه، به‌ڵکو کورد له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که‌دا به‌هێز بووه. ئه‌و به‌هێزبوونه‌ی کورد به‌شێوه‌یه‌کی باش و ئه‌رێنی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌هێزبوونی یه‌کتر دروست ده‌کات. خاوه‌نداری له یه‌کتر ده‌کات. ده‌وڵه‌تی تورکیش نه‌ک ته‌نها له پارچه‌یه‌ک، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتوو دوژمنایه‌تی هه‌موو کورد بکات. بۆ ئه‌وه‌ش شه‌ڕی بردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆی. پلانی نوێ، بڵاوکردنه‌وه‌ی شه‌ڕه له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که‌دا". بایک زیاتر وتى: "ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت، که چۆن له جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مدا له‌ناوبردنی کوردیان له چوارچێوه‌ی هه‌ندێک په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجامدا و چۆن خۆیان هه‌ڵواسی به هه‌ندێک هێزی نێوده‌وڵه‌تیدا، ئێستاش ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ دروستکردنی هاوسه‌نگیی نوێ‌دا خۆیان هه‌ڵواسن به هه‌ندێک هێزی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا له‌و ڕێگه‌یه‌وه کورد له‌ناو ببه‌ن و هێرشه‌کانی خۆیان سه‌ربخه‌ن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌موو ده‌رفه‌ت و تواناکانی تورکیایان پێشکه‌ش کردووه و پێیانداون. بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی کورد، تورکیایان له‌سه‌ر مێزی قومار دانا. به تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئاکه‌په بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر پێ رابگرێت و له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، تورکیای خستووه‌ته سه‌ر مێزی قومار و قوماری پێوه ده‌کات". "کوردی ئێستا کوردی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م نییه" بایک له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئه‌وه‌ی به بیرهێنایه‌وه، که ده‌وڵه‌تی تورک به پشتیوانیی ڕووسیا عه‌فرینی داگیرکردووه و ده‌یه‌وێت سیاسه‌ته‌کانی له سوریا به پشتیوانی رووسیا ده‌رێژه پێبدات. بایک له لێکدانه‌وه‌یه‌دا بۆ په‌یوه‌ندیی ده‌وڵه‌تی تورک و ڕووسیا وتی "به‌ڕاستی په‌یوه‌ندیی رووسیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک پارادۆکس و دژبهیهکبوونێکی گه‌وره‌یه! تورکیا تاوه‌کو ئێستا سوریای ده‌سوتاند و کاولی ده‌کرد و تاوه‌کو ئێستاش یه‌کێکه له سه‌رچاوه‌کانی نائارامی له سوریا، ئێستا ده‌یه‌وێت به خۆهه‌ڵواسین به ڕووسیا درێژه به سیاسه‌ته‌کانی له سوریا بدات. له کاتێکدا له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی دژوار ئه‌نجام ده‌دات، پشتوانی له رووسیا وه‌رده‌گرێت. له جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مدا ئه‌ڵمانیا له کۆمه‌ڵکوژکردن و جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کاندا چ رۆڵێکی گێڕا، ئێستاش رووسیا بۆ کۆمه‌ڵکوژکردن و جینۆسایدکردنی کورد هه‌مان رۆڵ ده‌گێڕێت، به‌ڵام ئێستا راستییه‌کی کورد له ناوچه‌که و جیهاندا هه‌یه، که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کوردی ئێستا کوردی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م نییه". ئه‌وه‌شى وت: له ناوچه‌که پێشکه‌وتن له ئارادایه و گه‌ل داوای دیموکراسی ده‌کات. داوای دیموکراسی و دوژمنایه‌تیکردنی کورد له یه‌ک کاتدا و پێکه‌وه به‌ڕێوه ناچێت. هه‌رگیز داوای دیموکراسیی گه‌لان و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک له‌گه‌ڵ یه‌ک نایه‌نه‌وه. رووسیا له‌لایه‌ک پشتیوانی کۆمه‌ڵکوژکردنی کورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه ده‌کات و له‌لایه‌کی تره‌وه راگه‌یاندراو بڵاوده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن، چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریا به بێ کورد نابێت. ئێمه باسی ئه‌وه ده‌که‌ین، که ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یه‌وێت کورد کۆمه‌ڵکوژ بکات و بیسڕێته‌وه و سیاسه‌تێکی له‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام ئاسان نییه (تورکیا) هه‌موان به‌پێی حه‌ز و خواستی دڵی خۆی بکاته دوژمنی کورد، چونکه ئه‌وه بۆ سیاسه‌تی خۆی به مه‌ترسی ده‌زانێت، بۆیه ناتوانێت ئه‌و سیاسه‌ته به‌پێی خواستی خۆی به‌ڕێوه‌ببات". "ئێمه ڕێگا ناده‌ین که به ئاسانی ئه‌و پیلان و سیاسه‌ته به‌ڕێوه‌بچێت" ڕاشیگه‌یاند: "له‌لایه‌کی تره‌وه به‌رخۆدانێکی گه‌وره له‌لایه‌ن کورده‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ش واده‌کات نه‌توانێت ئه‌و پلان و مه‌به‌سته نوێیه‌ی خۆی به ئاسانی به‌ڕێوه‌ببات. ئێمه ڕێگا ناده‌ین که به ئاسانی ئه‌و پلان و سیاسه‌ته به‌ڕێوه‌بچێت. کورد ده‌رفه‌ت به‌و سیاسه‌ت و پلانه نادات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین که ئه‌و شه‌پۆل بۆ هێرش و کوشتار و له‌ناوبردنی کورد به‌پێی شه‌رت و مه‌رجیی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پلانی بۆ دانراوه و به‌ڕێوه‌ده‌چێت". جه‌میل بایک له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه وتی "ئه‌مریکا له‌سه‌ره‌تادا سیاسه‌تی ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌برد، که کورد له رۆژئاوای فورات قازانج بکات، به‌ڵام له بارودۆخی عه‌فرین و هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین ته‌نها وه‌ک سه‌یرکه‌ر جوڵایه‌وه. رووس له عه‌فرین بوو، له رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش ئه‌مریکا. دابه‌شکردنی له‌و شێوه‌یه ده‌بینرا. هه‌ر ئه‌مریکا خۆیشی به ئاشکرا له دژی داگیرکردنی عه‌فرین نه‌وه‌ستایه‌وه و هه‌روه‌ها به هه‌ڵوێسته‌کانی دنه‌ده‌ر و هانده‌ری ئه‌و داگیرکارییه بوو". "بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتبه‌ستوو بووه به هێزی خۆی" بایک ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، کورد ئه‌و دۆخه ده‌بینێت و به‌پێی ئه‌وه ڕێکخستنی خۆی، هێزی خۆی بۆ پاراستن و به‌رگری به‌ره‌و پێش ده‌بات و له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو "ڕێبه‌ر ئاپۆ و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، که بۆ کورد هێزی خۆی و تێکۆشان به هێزی خۆی، ناچارێتییه. بزووتنه‌وه‌یه‌که، که داواکانی پشتبه‌ستوو ده‌بێت به‌گه‌ل و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌جوڵێته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی کورد بزووتنه‌وه‌یه‌ک نییه که خۆی هه‌ڵبواسێت به ده‌وڵه‌تێکدا و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بجوڵێته‌وه. مه‌گه‌ر کورد به سیاسه‌تی پشتبه‌خۆبه‌ستن بتوانێت له پارچه‌کانی تردا سه‌رکه‌وتن به ده‌ستبهێنێت". ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "بێگومان کورد ده‌توانێت دیپلۆماسی ئه‌نجام بدات و له‌گه‌ل هێزه جۆراجۆره‌کاندا په‌یوه‌ندی دروست بکات، به‌ڵام خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه، که کورد پشتبه‌ستوو بێت به هێزی خۆی، هێزی سیاسی و سه‌ربازیی خۆی و یه‌کێتی به بنه‌ما بگرێت. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه له‌گه‌ڵ هێزه دیموکراسیخوازه‌کانی ناوچه‌که‌دا بێت، چونکه کێشه‌ی کورد و کێشه‌ی به دیموکراسیکردنی ناوچه‌که له هه‌ناوی یه‌کتردان، چونکه تاوه‌کو کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر نه‌کرێت به دیموکراسیکردنی ناوچه‌که‌ش نایه‌ته‌دی. ئه‌گه‌ر پێشکه‌وتنی دیموکراتیک هه‌بێت ئه‌وا کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت". "ساڵی ٢٠١٨ ده‌بێته ساڵی تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکه‌په" هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که ڕایگه‌یاند، هێرشی فاشیزمی ئاکه‌په – مه‌هه‌په درێژه‌یان ده‌بێت و له‌وباره‌یه‌شه‌وه باسی ئه‌وه‌یکرد "ئه‌و هێرشه تا که‌ی درێژه ده‌کێشێت؟ تاوه‌کو تێکبشکێنرێت درێژه‌ی ده‌بێت. ئایا تێکدهشێت؟ بێگومان تێکده‌شکێت. ئه‌سته‌مه ئه‌و بیرکردنه‌وه و تێزه و ئه‌و سیاسه‌ت و فێڵکردنه به‌رده‌وامیی هه‌بێت، چونکه بواری نییه. هه‌م له رووی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م له رووی هێزه ناوچه‌یه‌کان و نه له‌لای کورده‌وه و نه له‌لای تورکه‌وه ئه‌و بواره نییه که خۆی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ببات. هێرشی ئه‌وه‌نده گه‌وره و قورس ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌ک به‌رده‌وامییان ده‌بێت. دوای ماوه‌یه‌ک و کاتێک ئه‌نجامێکی به ده‌ستنه‌هێناوه تێکده‌شکێت". جه‌میل بایک زیاتر وتى: "ئاکه‌په له‌وه ده‌ترسێت. توانای به‌رگه‌گرتن و ته‌حمولی ئۆپۆزسیۆن و ناڕه‌زایه‌تییه‌کی بچووکی نییه. بۆچی؟ ده‌ڵێن 'ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌کی که‌مدا به ئه‌نجام نه‌گه‌ین تێکده‌شکێین و له‌ناو ده‌چین'، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئیراده و وره‌ی کورد تێکبشکێنن و ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له‌ناو ببه‌ن، هێرشه‌کانیان زۆر ده‌که‌ن. ده‌بێت کورد له‌و ڕاستییه تێبگات. بێگومان ده‌بێت خۆیان له دژی ئه‌وه به‌ڕێکخستن بکه‌ن و به‌رخۆدان و به‌رگری بکه‌ن. نابێت سه‌یرکه‌ر بن. ئه‌و مه‌ترسییه له خۆییه‌وه له‌ناو ناچێت و هه‌ر له خۆیه‌وه ناڕه‌وێته‌وه. ئه‌وه به تێکۆشان نامێنێت. پێشتریش ئه‌و مه‌ترسییه هه‌بوو، به‌ڵام به تێکۆشان تێکشکێنرا. کوده‌تای ١٢ی ئه‌یلول تێکشکێنرا. سیاسه‌ت و هێرشی ساڵانی ١٩٩٠کان به تێکۆشان تێکشکێنران. ئه‌و هێرشه داگیرکاری و چه‌وسێنه‌رانه و تاڵانکاریه‌ی فاشیزمی ئاکه‌په – مه‌هه‌په به تێکۆشان تێکده‌شکێت. له‌و ڕووه‌وه ٢٠١٨ ده‌بێته ساڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکه‌په – مه‌هه‌په". "له ئێستا به دواوه‌وه ده‌وڵه‌ته‌کان به قورسی به‌شداریی شه‌ڕی سوریا ده‌که‌ن" جه‌میل بایک له درێژه‌دا باسی ئه‌وه‌یکرد، شه‌ڕی سوریا چووه‌ته قۆناغێکی نوێ و وتی "پێشتر شه‌ڕ بۆ ئه‌وه ده‌کرا، که هاوسه‌نگی بۆ هێزه‌کان دروست بکرێن. هه‌ر که‌س هێزی خۆی نیشان ده‌دا. له ئێستا به دواوه له سوریا شه‌ڕ بۆ ئه‌وه ده‌کرێت، که کێ تا چه‌ند ده‌توانێت جێ بۆ خۆی بکاته‌وه. له قۆناغی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوریادا شه‌ڕ بۆ ئه‌وه ده‌کرێت، که کام هێز تا چ راده‌یه‌ک بوونی هه‌بێت و کاریگه‌ریی سیاسیی چه‌ند بێت. شه‌ڕ بۆ ئه‌وه ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه‌ش له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا کۆتایی پێنایه‌ت. شه‌ڕی خوڵقاندنی هێز و نیشاندانی هێز ماوه‌یه‌کی درێژ به‌رده‌وامبوو. شه‌ڕی جێگرتن له سیستمی سوریاشدا درێژه‌ی ده‌بێت. پێشتر ئاکتۆره ناوچه‌یه‌کان زیاتر رۆڵیان هه‌بوو، به‌ڵام ئیتر له‌مه‌ودوا ده‌وڵه‌ته‌کان به چڕی و قورسی ده‌که‌ونه ڕۆڵگێڕاندن. ئاستی نوێی شه‌ڕ له سوریا به‌وشێوه‌یه ده‌بێت. ده‌بێته شه‌ڕێک که زیاتر ده‌وڵه‌ته‌کان به‌شدار ده‌بن تیایدا. ئه‌مریکا به‌شداره، رووسیا به‌شداره و تورکیاش که‌وتووه‌ته‌خۆ، فه‌ڕه‌نساش ده‌که‌وێته‌خۆ و ئێرانیش به‌شداره. بۆ ئه‌وه‌ش شه‌ڕه‌که چووه‌ته قۆناغی نوێییه‌وه". "به پشتیوانیی ڕوسیا عه‌فرین داگیرکرا، به‌ڵام به‌رخۆدان درێژه‌ی ده‌بێت" جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، که رۆڵی کورد له شه‌ڕی سێیه‌می جیهانیدا گرنگه و بۆ ئه‌وه‌ش وتی "کورد له‌دژی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژکردن و سڕینه‌وه به‌رخۆدان ده‌کات. عه‌فرین له هه‌ر چوارلاوه گه‌مارۆ درابوو. به پشتیوانیی رووسیا عه‌فرین داگیرکرا، به‌ڵام به‌رخۆدان له عه‌فرین درێژه‌ی ده‌بێت. داگیرکردنی عه‌فرین سه‌رکه‌وتو نابێت. گه‌لی عه‌فرین ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆی و به شێوه‌یه‌کی ئازادانه و دیموکراسیانه درێژه به ژیانی ده‌دات. رۆژهه‌ڵاتی فورات کورد و گه‌لانی تر به به‌رده‌وامیی کاریگه‌رییان تیایدا ده‌بێت. گه‌لۆ به بێ قبوڵکردنی بوونی کورد ده‌توانرێت سوریایه‌کی نوێ بنیات بنرێت؟ ئه‌سته‌مه بنیات بنرێت. هه‌تاوه‌کو کورد کۆمه‌ڵکوژ نه‌کرێن ئه‌وا به بێ کورد سوریا بنیات نانرێت. کۆمهڵکوژکردنێکی له‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌سته‌مه له هه‌موو سوریا ئه‌نجام بدرێت". ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه: "سوریا به بێ کورد ناتوانێت له‌سه‌ر پێ بمێنێته‌وه. گه‌ره‌نتیی یه‌کپارچه‌یی سوریا کورده. کورد لایه‌نگری یه‌کپارچه‌یی سوریایه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش به‌و راده‌یه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کاندا دروست ده‌که‌ن. کورد ده‌یانتوانی له سوریادا ته‌نها له ناچه‌کانی خۆیاندا بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌کرد. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یان نه‌کرد، که ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ کورد له سوریایه‌کی دیموکراتیکدا ده‌بێت. هه‌تاوه‌کو وڵاتانی ناوچه‌که دیموکراتیک نه‌بن، کورد ناتوانێت ئازاد بێت. بۆ ئه‌وه‌ش کورد تێکۆشانی خۆی بۆ سه‌رتاسه‌ری سوریا بڵاوکرده‌وه. بۆ یه‌کێتی سوریا کورد جێ و رۆڵێکی کاریگه‌ری ده‌بێت".
ئەو سەربازە فەرەنسیەی دوای کوژرانی لەجەنگی جیهانی یەکەم، ژورەکەی هیچ کەلوپەلێکی دەستکاری نەکراوە. هاوڵاتی لەمۆنۆمێنتی جەنگدا لەو شارۆچکەیەی لێی لەدایک بوو بوو لەناوجەرگەی فەرەنسادا هۆبێرت رۆکێرۆ ناوی وەک چەندین کوڕی کوژراوی تر لەسەر گۆڕەکەی نوسرابوو، ئەو لەجەنگی جیهانی یەکەمدا گیانی لەدەستدا. بەڵام رۆکێرۆ بەشێوەیەکی بەرچاوترو گەورەتر یاد دەکرێتەوە، ئەو مۆنۆمێنتێکی تایبەت بەخۆیهەیە. ژورە کۆنەکەی کە لەماڵێکی خێزانی گەورەدایە لەشارۆچکەکەیان هێشتاو دوای ١٠٠ ساڵ لەکۆچی دوایی بەهەموو شتومەکەکانیەوەو بەدەستلێنەدراوی وەک خۆی ماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بۆ چەندین دەیە دەبێت خێزانەکەی خانوەکەیان فرۆشتوەو ئێستا خاوەنێکی تری هەیە. هەمان چەرچەفی سەدەیەك لەمەوبەر هێشتا لەسەر جێگاکەیەتی لەگەڵ چەند وێنەیەك و بێریە پڕدارەکەی. چاکەتە سەربازیەکەی رۆکێرۆ کە بۆتە خۆراکی مۆرانەکان هێشتا بەعەلاگەیەکی ژۆورەکەیەوە ماوەتەوەو کورسیەکەی بەردەم مێزەکەشی رویکردۆتە پەنجەرەی ئەو ژورەی لە ١٠/١٠/١٨٩٦ دا تیای لەدایكبوە. رۆکێرۆ لە ٢٦/٤/١٩١٨داو لە ناو ئامبولانسێکی سەربازیدا گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی بەخەستی لەشەڕی گوندی لۆکەردا لەناوچەی ئەوکاتی فلاندەرز لەبەلجیکا برینداربوو. ئەو گوندەی لەهەوڵی گرتنەوەیدا رۆکێرۆ گیانی لەدەستدا بۆ ماوەتەکی زۆر جەنگەکە لەدەستی هاوپەیماناندا بوو، بەڵام لەنێوان ٢٥ و ٣٠ مانگی چواردا لەدەستدانی رۆكیرۆ لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەستی بەسەردا گیرایەوە. دایك و باوکی سەربازە کوژراوە گەنجەکە ژورەژەیان بەتەواوی وەک ئەو رۆژە هێشتۆتەوە کە کوڕەکەیان ماڵەوەی بەجێهێشت و چوو بۆ سەنگەرەکانی جەنگ. لەکاتێکدا کە ساڵی ١٩٣٥دا خێزانی رۆکیرۆ بڕیاریاندا خانوەکە چۆڵبکەن و بگوازنەوە لەگەڵ کڕیاری خانوەکەدا رێککەوتن کە تاکۆ ٥٠٠ ساڵی تر ئەو ژورە دەبێت وەك خۆی و بەبێ دەستکاریکردن بمێنێتەوە. خاوەنە نوێکانیشی تائێستا پابەندی بەڵێنەکەیانن. خاوەنی ئێستای خانوەکە بەرمانبەرێکی خانەنشینە بەناوی دانیەڵ فایرێ و لەکاتی نیشاندانی ژورەکە بەڕۆژنامەی (لانۆڤێل ریپەبلیک)ی فەرەنسی بەڕۆژنامەکەی وت کە هیچ نوسراوێك و رێککەوتنێکی یاساییان لەنێواندا نیە تاکو ئەو ژورە وەك خۆی بهێڵنەوە، بەڵام وتی "من ومێردەکەم ئەم خانوەمان لەمانی باپیرمەوە بەمیرات بۆ ماوەتەوەو رێزی ویستی باوک و دایکی رۆکێرۆ و یەو رێککەوتنەکامن گرتوە کە لەگەڵ باپیرمدا هەیانبوە". ژورەکە پێداویستیە سەربازییەکانی رۆکێرۆشی تێدا دانراوە، کە سەربازێکی ئەسپسواربوەو لغاوی ئەسپەکەی و شمشێرەکەی و کڵاوە ئەسپسواریەکەی سەری ودەمانچەکانیشی هێشتا لەژورەکەدا دانراوە، لەگەڵ ئاڵایەکی فەرەنسادا کە لەلای میزەکەیەوە دانراوە. رۆکێرۆ ملازمی یەك بوو لە بەتالیۆنی ١٥ی ئەسپسوارانی سوپای فەرەنساداو لە لیبۆرن لەفەرەنسا جێگیرکرا بوو. دوای کۆچی دوایی خەڵاتی ئازایەتی پێبەخشرا بەهۆی بوێری و ئازایەتیەوە لەمەیدانی جەنگدا. لەمێژویی بەتالیۆنەکەی رۆکیرۆدا تۆمارکراوە کە دوای گرتنەوەی گوندی لۆکەر، فەرماندەکەی رۆکیرۆ و سەربازەکانی هاوڕێی رازینابێت گوندەکە بدات بەدەستەوەو فەرمانی هێرشی هەڵگەڕاوەو گرتەوەی گوندەکە دەردەکات و لەو هێرشەشدا قوربانی زۆر دەدەن کە رۆکیرۆ و فەرماندەکە خۆیشی دەبنە قوربانی گرتنەوەی ئەو گوندە. لەسەر مێزەکەی رۆکێرۆ و لەناو گۆزەیەکدا وەک دابونەریتێکی باوی جەنگ خۆڵی ئەو گوندەی کوڕەکەیانی تیا کوژراوە هەڵگیراوەو لێی نوسراوە "خۆڵی فلاندەرز" ئەو خۆڵەی کە منداڵە خۆشەویستەکەمانی تێدا مردو ئێستاش لەخۆی گرتوە". بەرەکانی فلاندەرز، کە لەباکوری رۆژهەڵاتی فەرەنساوە تاکو بەلجیکا درێژدەبێتەوە یەكێك بوو لەخوێناویترین بەرەکانی جەنگە مەزنەکە. ٥٨٠ هەزار لەو بەرەیەدا لەڕۆژئاوای فەرەنسا گیانیان لەدەستدا. جگە لە سەربازانی فەڕەنسی و بەلجیکی و ئەڵمانی کە شەڕیانکردوەو مردون، ئەفسەرانی کەنەدی و ئەفریقای باشور‌و نیوزلەندی و ئوستورالی و هیندیش لەو بەرانە شەڕیانکردوە.
هاوڵاتى مامۆستایه‌كى زانكۆ له‌باره‌ى شه‌ق وه‌شاندنى یه‌كێك له هێزه ئه‌منییه‌كان له مامۆستاكه‌ى هه‌ولێر، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و شه‌ق وه‌شاندنه، له رووى ده‌روونییه‌وه كاریگه‌رى خراپ ده‌كاته سه‌ر بارى ده‌روونى خوێندكار و رۆڵى مامۆستا له كۆمه‌ڵگادا. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و شه‌قه، به ناڕاسته‌وخۆ له هه‌موو پهروهرشیارێك دراوه. د. عالیه فه‌ره‌ج، پسپۆڕى كۆمه‌ڵناسى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى له لێدوانێكى دا به هاوڵاتى راگه‌یاند "وێنه‌ى مامۆستا وێنه‌یه‌كى پیرۆزه له زیهنى تاك به تاكى كۆمه‌ڵگادا، ئه‌و شه‌قه‌ى له‌و مامۆستایه دراوه، به‌تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، ته‌نها شه‌ق وه‌شاندن نییه له‌و مامۆستایه، به‌ڵكو شه‌ق وه‌شاندنه له هه‌موو پهروهرشیارێك" وتیشى "ئه‌و رووداوه وه‌كو درزێك وایه كه كه‌وتبێته رۆڵى مامۆستا له كۆمه‌ڵگادا، ئه‌وه رێگه خۆشده‌كات كه كه‌سانى ترئه‌و درزه زیاتر بكه‌ن و رۆڵى مامۆستا به كه‌م بگرن و هه‌ركات ویستیان ئه‌و ره‌فتاره دووباره بكه‌نه‌وه" ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و رووداوه چى گاریگهرییهكى له‌سه‌ر ده‌روونى خوێندكار جێده‌هێڵێت وتى"مامۆستا پێشه‌نگه بۆ خوێندكار، به‌تایبه‌ت خوێندكارى مناڵ، كاریگه‌رییه‌كى خراپ ده‌كاته سه‌ر ده‌روونى و پله‌و پایه‌ى مامۆستا لهلهلاى خوێندكار داده‌به‌زێنێت، به تایبه‌ت ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته (18) ساڵ، كاریگه‌رییه خراپه‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت" هه‌فته‌ى رابردوو، له‌خۆپیشاندانه‌كانى مامۆستایانى ناڕازى له شارى هه‌ولێر، دیمه‌نى شهقتێههڵدانى مامۆستایه‌كى به‌ته‌مه‌ن له‌لایه‌ن یه‌كێك ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك كاردانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا. به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك، ره‌خنه‌یه‌كى زۆریان له كاربه‌ده‌ستانى هه‌ولێر گرت، به‌وه‌ى له‌به‌ر چاوى هێزه ئه‌منییه‌كان و له‌پاڵ ئه‌واندا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مامۆستایان و سوكایه‌تییان پێكراوه.