فه‌رهاد عه‌لادین، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ هاوڵاتی: سازدانى: ئارا ئیبراهیم راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ڵێت، هه‌ڵبژاردن و بهڕێووەچونى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه لایه‌نى سیاسى و یاسایى هه‌یه و سه‌رۆک کۆمار په‌یوه‌سته به لایه‌نى یاسایى و به‌رگرى له ته‌زویرى هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکات، هه‌ر لایه‌نێک تانه‌ى هه‌یه ده‌توانێت بیداته دادگا. فه‌رهاد عه‌لادین، راوێژکارى فوئاد مه‌عسوم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که زۆرترین ئه‌و کێشانه‌ى روبه‌ڕووى سه‌رۆک کۆمار بوونه‌ته‌وه، بریتین له ریفیراندۆم و ١٦ ئۆکتۆبه‌ر و بڕینى بودجه‌و داخستنى ده‌روازه و فڕۆکه‌خانه‌کانى کوردستان. هاوڵاتی: هه‌فته‌ى رابردوو سه‌رۆک کۆمار رایگه‌یاند داواکه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ژماردنى به‌شێک له ئه‌نجامه‌کان به ده‌ست و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى ده‌ره‌وه، پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره، دواتر ناڕه‌زایه‌تییه‌کى زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه دروست بوو، راى ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه چییه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: به‌ڕێوه‌چونى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه لایه‌نى سیاسى و یاسایى هه‌یه، سه‌رۆک کۆمار په‌یوه‌سته به لایه‌نى یاسایى و راگهیاندنهکهى سه‌رۆک کۆمار جه‌ختکردنه‌وه بوو که هه‌موو لایه‌ک په‌یوه‌ست بێت به یاسا‌و رێساکانى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى لهسایهوه به‌ڕێوه‌چوو. کاتێک که پڕۆسه‌یه‌کى ناده‌ستورى ده‌بینێت ڕاى خۆى له‌سه‌ر ده‌رده‌کات، پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى دانیشته نائاساییهکهى په‌رله‌مان و گۆڕینى بابه‌تى دانیشتنه‌که له تاوتوێکردنى بابه‌تێک بۆ بڕیاردان و دواتر بۆ نوسینه‌وه‌ى پرۆژه یاسا، پێشێلکردنى ده‌ستوره‌و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش نامه‌ى بۆ دادگاى فیدڕاڵى نارد، هه‌موو لایه‌نه‌کانیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆک کۆمار به‌ڕاست ده‌زانن و بۆیه هه‌ڵوێستیان نه‌بوو جگه له دوو سێ لایه‌ن. لێره گرنگه بڵێین که سه‌رۆک کۆمار ته‌نها یه‌ک داواى سه‌ره‌کى هه‌بوو که ئه‌ویش پابه‌ندبوونه به یاسا‌و ده‌ستور. هاوڵاتی: به‌شێک لهنیگهرانییهکان له‌سه‌ر ده‌نگه‌کانى که‌رکوکه، به‌تایبه‌تى تورکمانه‌کان. ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆکى به‌ره‌ى تورکمانى هه‌فته‌ى رابردوو وتى سه‌رۆک کۆمار بۆ ڕازیکردنى یه‌کێتى خۆى خسته سه‌نگه‌رى به‌رگریکردن له ساخته‌کاران. راى ئێوه له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه چیه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: سه‌رۆک کۆمار خۆى نه‌خستۆته هیچ به‌ره‌یه‌که‌وه و ته‌نها له به‌ره‌ى یاسا و ده‌ستوره، سه‌رۆکایه‌تى کۆمار به‌یه‌ک شێوه سه‌یرى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌کات و ئه‌مه‌ش بریتیه له ده‌سته‌به‌رکردنى یاسا و رێساکانى هه‌ڵبژاردن، هه‌ر لایه‌نێکیش که گله‌یى یان تانه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌یه که سکاڵاکانى پێشکه‌ش ده‌کرێت، ئه‌م زاته ته‌نها بۆ دژایه‌تى کورده نه‌ک به‌رگریکردن له یاسا و دادوه‌ری. لێره گرنگه ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین که سه‌رۆک کۆمار نه به‌رگرى له ته‌زویر ده‌کات و نه په‌یوه‌ندى به‌م کاره‌وه هه‌یه، چونکه له ئیختساسى کارى ئه‌و نیه به‌ڵکو ئه‌مه کارى کۆمسیۆن و دادگایه. هاوڵاتی: به‌پێى هه‌ندێ راپۆرتى میدیایى هه‌فته‌ى رابردوو ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار هه‌وڵى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له فوئاد مه‌عسوم ده‌ده‌ن، خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌م هه‌وڵه چیه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: سه‌رۆک کۆمار چه‌ندین جار بێ منه‌تى خۆى ده‌ربڕیوه له‌و پۆسته و هه‌موو کاتێک ئاماده بووه که پۆسته‌که به جێبهێڵێت ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میلهتهکهى ئه‌مه داوا بکات، خۆى داواکارى ئه‌و پۆسته نه‌بووه و کاتێکیش تهکلیفکرا نهسڵهمیهوه له به‌جێهێنانى واجبى خۆی. سه‌باره‌ت به سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه ئه‌وه ته‌نها بڵقێکى میدیایه و هیچى لێ شین نابێت، سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه پڕۆسه‌یه‌کى ئاڵۆزه و ده‌بێت له دادگاى فیدڕاڵى ده‌ست پێ‌بکات و له په‌رله‌مان کۆتایى دێت، هه‌رچى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه. هاوڵاتی: رهخنهکهى تر له سه‌رۆک کۆمار ده‌گیرێت که له هه‌ندێ پرسدا راى نه‌بووه، به‌ڵام له پرسى به‌دواداچونى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگه‌کان قسه‌ى هه‌بووه. بۆ نموونه له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌وترێت له روداوه‌کانى ١٦ ئۆکتۆبه‌ردا قسه‌ى نه‌بووه، ئایا ئه‌مه قسه‌ى ئه‌وانه ناسه‌لمێنێت که به‌رێز سه‌رۆک کۆمار هێشتا به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌که‌ى خۆى له پێش چاوه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: قسه و باس له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سه‌رۆک کۆمار زۆرن، به تایبه‌تى سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌کانی، دیاره خه‌ڵک له یادێتى که سه‌رۆک کۆمار سێ جار سه‌فه‌رى تایبه‌تى بۆ هه‌رێمى کوردستان کرد‌و راوێژى له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى کورد کرد‌و ڕاو بۆچونى خۆى خسته سه‌ر مێزى سه‌رکردایه‌تى کورد به‌هه‌موو پێکهاته‌کانه‌وه، کۆبونه‌وه‌ى یه‌ک لایه‌ن و دوو لایه‌ن و فره‌لایه‌نى به‌ست، له ١٣ ئۆکتۆبه‌ر سه‌ردانى سلێمانى کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى کۆبووه و دواتریش له کۆبونه‌وه‌کانى سه‌رکردایه‌تى هاوبه‌شى کورد له دوکان له ١٥ ئۆکتۆبه‌ر هه‌موو راو و بۆچونى خۆى ڕوون کرده‌وه، سه‌رکردایه‌تى سیاسى راو بۆچونه‌کانى به‌رز نرخاند. به‌ڵام به‌رده‌وامبوون له بۆچونى خۆیان، ئێستاش ئه‌نجامه‌کان ڕوونه بۆ هه‌موو لایه‌ک. دواى ١٦ی ئۆکتۆبه‌ریش سه‌رۆک کۆمار به به‌رده‌وامى له‌سه‌ر خه‌ت بوو له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى باڵاى سیاسى عه‌ره‌بى و باڵوێزهکانى ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و ئێران و تورکیا و ئه‌وروپیه‌کان، فشارى زۆرى خسته سه‌ر هه‌موویان که هێرشه‌کان ڕابگیرێن و زێدهرۆیى زیاتر نه‌کرێت، له‌م هه‌وڵانه‌شى زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌ڵام لێره حه‌قیقه‌تێک هه‌یه که نابێت له یادى بکه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رۆک کۆمار کاره‌کانى خۆى دوور له میدیا و که‌ناڵه‌کانى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌نجام ده‌دات، چونکه بهبڕواى ئه‌و مانشێتى ئاگرینى، ره‌نگه دڵى هه‌ندێک رازى بکات، به‌ڵام زیاتى گه‌وره‌تر ده‌دات به به‌رژه‌وه‌ندى گشتی، بۆیه ئه‌و به کردار هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕێت نه‌ک له میدیا. هاوڵاتی: گرتنه‌وه‌ى ئاو له لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى ئێران و تورکیا له چه‌ند رۆژى رابردودا پرسێکى دیاربوون. هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چیه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: گرتنه‌وه‌ى ئاو له لایه‌ن تورکیا پڕۆسه‌یه‌که چه‌ندین ساڵه له ئارادایه، زیاتر له ٢٠ ساڵه که تورکیا خه‌ریکى دروستکردنى به‌نداوه له ناو خاکى خۆی، ته‌نانه‌ت ئه‌وان به نیازبوون له مانگى ئادارى ئه‌مساڵ ده‌ست به کردنه‌وه‌ى به‌نداوى ئه‌لیسۆ بکه‌ن، به‌ڵام به هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆک کۆمار‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى تر ئه‌م کاره بۆ مانگى شه‌ش دواخرا، ئێستاش پێویسته که حکومه‌تى عێراق کاربکات و دابینکردنى ئاو و پارێزگارى له‌سه‌رچاوه ئاوییه‌کانى بکات و له‌گه‌ڵ تورکیا‌و ئێرانیش ئیتیفاقیهى نێوده‌وڵه‌تى واژۆ بکات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به یه‌که‌وه ئیداره‌ى سه‌رچاوه ئاوییه‌کان بکه‌ن. هاوڵاتی: قسه‌یه‌ک هه‌یه که یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم کاندید بکه‌نه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تى کۆمار له خولى داهاتوودا، به‌رێزیان تا چه‌ند ئاماده‌ن خولێکى تر سه‌رۆکایه‌تى بکه‌ن؟ فه‌رهاد عه‌لادین: پۆستى سه‌رۆک کۆمار وه‌ک نه‌ریتێک بۆ کورد ته‌رخانکراوه، به‌ڵام شه‌رت نیه ئه‌م جاره‌یان بۆ کورد بێت، ئه‌گه‌ر بۆ کورد بوو ئه‌وه ئێستا پارتى دیموکراتى کوردستانیش داواى ئه‌م پۆسته ده‌کات، به واتایه‌کى تر، پۆستى سه‌رۆک کۆمار پێویستى به یه‌کده‌نگى و پێکهاتنى کورده له‌سه‌ر کاندیدێک که بتوانێت به‌رگرى له مافى گه‌لى کورد بکات له به‌غدا، تا ئه‌م ساته‌ش هیچ که‌سێک به فه‌رمى له لایه‌ن هیچ لایه‌نێک کاندید نه‌کراوه، سه‌رۆک کۆمار ناسڵه‌مێته‌وه له‌هه‌ر واجبێک که خزمه‌تى گه‌له‌که‌ى بکات و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش قبووڵى بوو که ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت. هاوڵاتی: ئایا هیچ کێشه‌و گرفتێکى سیاسى بۆ به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم دروستکراوه له‌م چوار ساڵه‌ى رابردودا؟ چ له‌ناوخۆ یان وڵاتانى ده‌ره‌وه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: گه‌وره‌ترین کێشه‌ى که سه‌رۆک کۆمار به‌رانبه‌رى بووبێته‌وه په‌رته‌وازه‌یى کورد بوو له به‌غدا، له‌ده‌ستدانى یه‌ک ده‌نگى کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر پێگه‌ى کورد له به‌غدا، له هه‌مان کاتدا بووه هۆکارى له‌ده‌ستدانى چه‌ندین پۆست و پایه‌ى گه‌وره، چونکه کوتله کوردییه‌کان ئاماده نه‌بوون به‌یه‌که‌وه کار له‌سه‌ر به‌رگریکردن له مافه‌کان بکه‌ین به‌یه‌که‌وه، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان به ته‌نها هه‌وڵى ده‌دا، هاوڵاتی: هیچ کێشه‌یه‌ک هه‌یه به‌هۆى پێشێلکردنى ده‌ستوره‌وه له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه روبه‌ڕووى سه‌رۆکایه‌تى کرابێته‌وه؟ ئایا چارهسکراوه یان نا؟ فه‌رهاد عه‌لادین: به‌پێى ده‌ستور سه‌رۆک کۆمار پارێزگارى ده‌کات له ده‌ستور، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه له‌ده‌ستور و نه به‌یاسا ئه‌م پارێزگاریکردنه رێکنه‌خراوه، بۆیه گفتوگۆیه‌کى زۆر هه‌یه که چۆن سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت به‌رگرى بکات له پێشێلکردنى ده‌ستور، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، سه‌رۆکایه‌تى کۆمار لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تى پێکهێنا بۆ ده‌ستنیشانکردنى پێشێلکارییه‌کان و به‌نامه و به سکاڵا هه‌وڵیدا بۆ لابردنى پێشێلکارییه‌کان، واجبى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانیش ئه‌وه ده‌بێت که به یاسا ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆک کۆمار دیارى بکات و میکانیزمى پارێزگاریکردن له ده‌ستور بخرێته چوارچێوه‌ى یاساوه. هاوڵاتی: وه‌کو راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمار، گه‌وره‌ترین کێشه‌ى له رابردوودا یه‌خه‌ى به‌رێز فوئاد مه‌عسومى گرتبێت چى کێشه‌یه‌ک بووه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: عێراق ده‌وڵه‌تێکى پڕ له کێشه‌و تهنگو چه‌ڵه‌مه‌یه، ئه‌م کێشانه‌ش به‌شێوه‌یه‌کى نه‌پچڕاو یه‌ک به دواى یه‌کدا دێن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونى کێشه‌ى له ده‌ستدانى سێ پارێزگاى عێراق و داگیرکردنیان له لایه‌ن داعش، کوشتن و ده‌ستگیرکردنى خوشک و برا ئێزیدیه‌کان کاریگه‌رى زۆرى ده‌روونى هه‌بوو، کێشه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک وه‌زیران و لادانى نورى مالیکی، دواتر کێشه‌کانى ناو په‌رله‌مان و خۆپیشاندانه‌کان و کێشه‌کانى ریفراندۆم و ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر و بڕینى بودجه‌و داخستنى ده‌روازه‌و فڕۆکه‌خانه‌کانى کوردستان و ده‌یان کێشه‌ى تر که تیایدا سه‌رۆک کۆمار ڕۆڵى گرنگى بینى بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر. ره‌نگه یه‌کێک له گرنگترین سه‌رکه‌وتنه‌کانى ئه‌وه‌بوو که توانى ئه‌مریکیه‌کان رازى بکات سێ رۆژ به‌ر له ئه‌و مهوعیدهى دایان نابوو که یارمه‌تى بگه‌یه‌نن بۆ چیاى سنجار بۆ یارمه‌تى خوشک و برا ئێزیدیه‌کان که له‌وێ به بێ ئاو و نان په‌نایان بۆ شاخه‌کان بردبوو، به‌هۆى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکاو باڵیۆزى ئه‌مریکا له به‌غدا توانیان ئه‌م یارمه‌تیانه زووتر له کاتى خۆى بگهیەنن و ژیانى سه‌دان که‌س له مه‌ترسى تونیهتى و برسیه‌تى رزگار بکه‌ن.
ئارا ئیبراهیم پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که کار بۆ دابه‌زینى زیاترى نرخى به‌نزین ده‌که‌ن ، ئه‌مه له‌کاتێکدا که نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ پارێزگار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى گرانبوونى نرخى به‌نزین و کوالێتییه‌که‌ى کۆبوونه‌وه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه هه‌وڵمانداوه که وه‌ک پارێزگاکانى تر‌ى عێراق حسهى به‌نزینمان هه‌بێت له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقیه‌وه دابین بکرێت و نرخه‌که‌ى 450 دینار بێت بۆ هه‌ر لیترێک، به‌ڵام به‌غدا باسى ئه‌وه‌ى کردووه که ته‌نها بۆ یه‌کجار ده‌توانن بینێرن و بۆ هه‌ر لیترێکیش 600 دینار داده‌نێن ". پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌روو که له‌ئێستادا به‌نزین به 645 دیناره له وێستگه‌کانى سوته‌مه‌نى زۆربه‌ى شوێنه‌کان و کار بۆ دابه‌زاندنى نرخه‌که‌ى ده‌که‌ن. له‌لایه‌کى تره‌وه، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پارێزگارى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى گرانبوونى نرخى به‌نزین و کوالێتییه‌که‌ى کۆبوونه‌وه. له دواى کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌که له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک بڕیاری گرنگمان تایبه‌ت به‌نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی ده‌رکردو هه‌وڵده‌ده‌ین نرخی به‌نزین دیاری‌بکرێت، به‌ڵام بۆ دیاریکردنی نرخه‌که کاتێکمان دیاریکردوه پێویستی بهلێکۆڵینهوهیه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "بڕیاردراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگری له‌بازرگانه‌کان نه‌کرێت بۆ هێنانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی به‌و مه‌رجه‌ی نرخه‌که‌ی هه‌رزان بێت و کوالێتیشی باش بێت، ههربازرگانێکیش ده‌یه‌وێت بازرگانی بکات کارئاسانی بۆ ده‌که‌ین". وتیشی"بڕیارێکی دیکه‌مان تایبه‌تبوو به‌فراوانکردنی کۆنترۆڵکردنی کوالێتی به‌نزین به‌تایبه‌ت له‌وشوێنانه‌ی بۆمان دێت، هه‌روه‌ک جهختیشمانکردهوه که ده‌بێت له‌ناوخۆشدا کۆنترۆڵبکرێت و هاوکات سزای توندی به‌نزینخانه‌کانیش بدرێت لهسهرپێچیکردنیان". هاوکات جه‌ختیشکرایه‌وه که"کوالێتی به‌نزین له‌کۆنترۆڵی ته‌واودایه، پێویسته ده‌رگاش به‌ڕوی بازرگانه‌کاندا وڵا بکرێت بۆ هێنانی به‌نزین به‌و مه‌رجه‌ی نرخی هه‌رزان و کوالێتیشی به‌رزبێت". لیژنه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که سێ پلانیان خستۆته به‌رده‌م پارێزگار بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر کامیان بێت بتوانرێت نرخه‌که جێگیربکرێت، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌جێگیرکردنی بکه‌ن، دوه‌میش بریتیه له‌وه‌ی به 600 دینار بفرۆشرێت و سێیه‌میش ڕێگه‌دانه به بازرگانه‌کان تا به‌نزین هاورده بکه‌ن. هه‌روه‌ها باسله‌وه‌شکراوه" که پارێزگاری سلێمانى له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕایگه‌یاندوه، کۆنترۆڵی نرخی به‌نزین له‌سلێمانی کراوه‌و له‌مه‌ودواش چیتر ڕێگه به‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی ناده‌ن، په‌یامێکیش ئاراسته‌ی ئه‌و بازرگانانه ده‌کرێت که ده‌یانه‌وێت به‌نزین هاورده‌ی سلێمانی بکه‌ن". ماوه‌ى دوو هه‌فته زیاتره، نرخى به‌نزین گرانبووه، به‌ڵام به‌رپرسانى حکومى هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى ڕوونیان له‌سه‌ر هۆکارى گرانبونى به‌نزین نه‌داوه.
سازدانی: بنار هیدایه‌ت وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان مه‌حمود محه‌مه‌د له‌میانه‌ى چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتی، ئاماژه به‌چه‌ند پرسێکی هه‌نووکه‌یی عێراق و گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم ده‌کات. مه‌حمود محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆک کۆمار ده‌ڵێت «له ساڵى 2005 رێکه‌وتنێک کراوه له نێوان یه‌کێتى و پارتى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێوه ببه‌ن و پارتی سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌ڵام یه‌کێتی له‌م ساڵانه‌ى دواییدا هیچ به‌هایه‌کی بۆ رێکه‌وتنی نێوانمان نه‌هێشته‌وه«. هاوڵاتی: هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق گه‌یشتۆته کوێ و پارتی له چ لایه‌نێکی عێراقییه‌وه نزیکه بۆ هاوپه‌یمانێتی؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: خولی گفتوگۆ به‌رده‌وامی هه‌یه و نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و شوێنه‌ى بڵێین کۆبوونه‌وه‌کان کۆتایی هاتووه، کۆبوونه‌وه‌کان راوێژکارییه بۆ ئه‌و کوتلانهى براوه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق. هه‌موو کوتله‌کان به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گفتوگۆ و پێکهێنانی کابینه‌ى نوێ بیکه‌نه به‌رنامه‌یه‌ک بتوانن له‌گه‌ڵ کوتله‌کانی دیکه حکوومه‌ت پێکبهێنن. بابه‌تی به‌شداریکردن زیاتر له‌لای پارتی گرنگه، چۆن ده‌توانین وه‌کوو کورد له‌به‌غدا شه‌ریکی راسته‌قینه‌ى ده‌سه‌ڵات بین له‌هه‌موو بواره‌کانی ده‌سه‌ڵات و بڕیار و سیاغهى قه‌رار و ته‌وافوق هه‌بێت له ئه‌و به‌رنامانه‌ى ده‌کرێت به پرۆژه یاسا و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌کورده‌وه هه‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر بکرێت به بابه‌تی که‌مینه سوننه و شیعه زۆرترن له وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه و ئاییندا ناکرێت ئه‌وانه‌ى ژماره‌یان که‌متره زه‌ره‌ریان پێبگات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پارتی له‌کام لایه‌نه‌وه نزیکه ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى کام لایه‌ن له‌چه‌مکی راسته‌قینه و ته‌وافوق و ته‌وازن نزیک بێت له‌وانه‌وه نزیک ده‌بین. ڕەنگە چوار لایه‌نەکە هه‌موویان بایکۆتی پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق نه‌که‌ن هاوڵاتی: دوای ئه‌و چه‌ند دیداره‌ى پارتی له‌به‌غدا کردی، کام لایه‌ن به‌ده‌م داوا و خواستهکانتانهوه نزیک بوون؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: هه‌موو ئه‌و دیدارانه‌ى کراوه راوێژکاری بووه و خوێندنه‌وه‌ى ئه‌فکاری یه‌کتری بووه، راسته هه‌مووی ئاماده‌یی هه‌بووه بۆ کارکردن به‌یه‌که‌وه، زیاتر گرنگی ئه‌و شانده بووه چوونه‌ته به‌غدا، ئه‌مڕۆش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی راوێژکاری هه‌یه و کاک فازڵ میرانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات له‌سه‌رۆکایه‌تی عێراق. زۆربه‌ى هه‌ره زۆری لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌شدار له‌پرۆسه‌ى سیاسیی به‌شداری له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌مرۆ ده‌که‌ن، دواتر ده‌که‌وینه سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن کاره‌کان به‌ڕێوه ببه‌ین، ئێستا تهفاهومێک هه‌یه وه‌کوو کوتله له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه کاربکه‌ین، چونکه هه‌ندێک لایه‌ن هه‌یه یه‌کتریان قبوڵ نیه، پارتی هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک نیه و دوای ئه‌وه ده‌که‌وینه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ى که خواسته‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و به‌تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کوردستان و پێشمه‌رگه و شایسته داراییه‌کان و مادده‌ى 140 و کێشه‌ى که‌رکووک نه‌وه‌ک وه‌کوو ئێستا که داگیرکراوه هاوڵاتی: باس له‌په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تی بارزانی و سه‌در ده‌کرێت، پێتان وانیه ئێستا پارتی له سه‌دره‌وه نزیکه به‌و حوکمه‌ی یه‌که‌می براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانه؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: مه‌سه‌له‌ى نزیک بوون و دووربوون ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و وتوێژهى ده‌کرێت له‌نێوانماندا، پارتی هێڵی سووری له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک نیه و ڤیتۆشمان له‌سه‌ر که‌س نیه، ره‌نگه موقته‌دا سه‌در له‌پێشه‌نگی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دا بێت به‌ته‌له‌فۆن ئه‌م بابه‌تی باس کردبێت، هه‌روه‌ها شانده‌که‌ى ئێمه‌ش سه‌ردانمان کردبوو، هه‌ندێک شت له لێدوانه‌کانی سه‌در ده‌خوێنرێته‌وه له‌وه‌ى ئه‌و له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ى سیاسیی نیه، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى عێراق فره ئایینه و فره مه‌زهه‌به و ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌به‌رچاو بگیرێت، ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وه رێکبکه‌وین ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کان به‌ڕێوه ببرێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م وڵاته پێکهاتووه له‌سه‌ر سوننه‌ى عه‌ره‌ب و شیعه‌ى عه‌ره‌ب و کورد. ده‌بێت ئه‌م سێ پێکهاته‌یه به‌یه‌که‌وه وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن، سه‌در ئه‌وه‌ى نیشانیداوه زیاتر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌کانه له‌ناو حکوومه‌ت، هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش هه‌مان شت ده‌ڵێن و به‌ڵام تا ئێستا جگه له‌و کۆبوونه‌وه راوێژکارییه هیچ دانوستانێک نه له‌گه‌ڵ سه‌در نه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه ئه‌نجام نه‌دراوه. هاوڵاتی: پۆستی سه‌رۆک کۆمار پشکی کورده، به‌روونی پێم بڵێ ئه‌و پۆسته بۆ چ لایه‌نێک ده‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی بیبات پارتی چ مه‌رجێکی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پارتی بیبات پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کێ ده‌بێت؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: پۆستی سه‌رۆک کۆمار پۆستی خه‌ڵکی کوردستانه و پۆستی هیچ لایه‌نێکی به‌شدار له پرۆسه‌ى سیاسیی‌دا نیه، به‌دیاریکراوی نه هی یه‌کێتییه و نه‌هی پارتییه و نه هی لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌یه، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵ و چه‌ند خوله بۆیهکێتیی نیشتیمانی کوردستان بووه، ئه‌و کاته له‌گه‌ڵ یه‌کێتی رێکه‌وتنێک کراوه به‌وه‌ى ئه‌وان پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێوه ببه‌ن و پارتی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێوه ببات، به‌ڵام یه‌کێتی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایی هیچ به‌هایه‌کی بۆ ئه‌م رێکهوتننه نه‌هێشته‌وه، که نهیهێشتهوه که‌واته ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌و وتوێژانهى له‌نێوان پارتی و یه‌کێتی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کرێت، چونکه پۆستی سه‌رۆک کۆمار موڵکی یه‌کێتی و پارتی نیه، به‌ڵکو موڵکی هه‌موو هاوڵاتیانی کوردستانه، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان بڕیار له‌سه‌ر دانانی سه‌رۆک کۆماری عێراق بده‌ن، چونکه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کوردستان پارێزاو بکات وه‌کو چۆن سه‌رۆک وه‌زیران موڵکی شیعه‌کان چه‌ند به‌باشی به‌کاریده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به لایه‌نی شیعی بکات، وه‌کوو چۆن سه‌لیم جبوری چه‌ند خزمه‌تی لایه‌نی سوننی کردووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی و پارتی و هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کرێت بۆ دیاریکردنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق. ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان بڕیار له‌سه‌ر دانانی سه‌رۆک کۆمار بده‌ن، نه‌ک به ته‌نها یه‌کێتى و پارتى هاوڵاتی: به رووکه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى دیار بێت پۆستی سه‌رۆک کۆمار بۆ کێ ده‌بێت؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر به ئیمتیازات و زۆرینه‌ی ده‌نگ و کورسی بێت ده‌بێت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بێت. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته بۆ پارتی بێت پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کێ ده‌بێت؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: ئه‌وانه هه‌مووی ده‌مێنێته‌وه بۆ وتوێژ، ئایا ئه‌مه ده‌بێت بهبهرامبهری پۆستی به‌رامبه‌ر یا ده‌بێت به ئیمتیازات، چونکه بێجگه له سه‌رۆک کۆمار هه‌ندێک پۆستی دیکه به‌ر کورد ده‌که‌وێت، هه‌ندێک لایه‌ن به‌پێی ئه‌و خاڵبهندایانهى ده‌یکه‌ن چیان به‌رده‌که‌وێت، ئه‌وانه هه‌مووی ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر گفتوگۆکان، تا ئێستا پارتی و یه‌کێتی له‌و باره‌یه‌وه هیچ گفتوگۆیه‌کیان نه‌کردووه، پارتی و گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ و لایه‌نه‌کانی دیکه گفتوگۆیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌کردووه. له‌دوای کۆچی دوایی کاک نه‌وشیروان سه‌ردانی گۆرانمان کردووە و چه‌ندین پرۆژه‌مان خستۆته به‌رده‌میان به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بووه هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆمار وه‌ربگرن پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ یه‌کێتی ده‌بێت، پارتی هیچ پێش مه‌رجێکی بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: هیچ رێکه‌وتنێک له‌و باره‌یه‌وه نیه، ئه‌و رێکه‌وتنه هی ساڵی 2005 بووه، ئێستا لایه‌نی دیکه هه‌یه، ره‌نگه لێمان قبوڵ نه‌که‌ن ئه‌و دوو پۆسته له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی دابه‌ش بکرێت. هاوڵاتی: ئایا جارێکی تر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێته‌وه؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان جاری پێشوو پشکی گۆڕان نه‌بووه و به‌پێی خاڵ به‌ندیش به‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌ده‌که‌وت، به‌ڵام پارتی بۆ نیشاندانی نیه‌ت پاکی ئه‌و پۆسته‌ى خۆی دا به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌به‌ر ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی له‌نێوان پارتی و گۆڕان هه‌بووه تا دڵنیا بن هیچ پۆستێک به‌لای پارتییه‌وه گرنگ نیه ته‌نها ته‌بایی نه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه وا ده‌رنه‌چوو. جارێکی تر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق وه‌رناگرێته‌وه. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه به‌ده‌ر له‌پارتی و یه‌کێتی نه‌یه‌نه ناو ئه‌و شانده یه‌کگرتووه‌ی ده‌چنه به‌غدا چی ده‌گوزه‌رێت؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی خراپه، ئێمه که بانگه‌شه‌ی یه‌ک هه‌ڵوێستی ده‌که‌ین به‌رامبه‌ر به‌و تهحهدییانهى هه‌یه، به‌ده‌ر له‌یه‌کێتی و پارتی ئه‌و لایه‌نانه‌ى دیکه ده‌چوونه به‌غدا بۆ ئێستا نایه‌نه ناو ئه‌و به‌ره یه‌کگرتووه‌وه، به‌هێز بوونمان واته چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانمان، ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یکه‌ن نه له‌به‌رژوه‌ندی خۆیانه وه‌کوو حزب نه له‌به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی کوردستانه، هیچ ئاکامێکی ئه‌رێنی لێ ناخوێنرێته‌وه. جارێکی تر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق وه‌رناگرێته‌وه هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر هه‌ر بایکۆتیان کرد چی ده‌که‌ن؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌رنامه‌یه‌ک داده‌نێین، ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه ئاگادار بین ئه‌و شه‌ش لایه‌نه که‌مبۆته‌وه بۆچوار لایه‌ن و ره‌نگه ئه‌وانه‌ى کورسییان هێنابێت هه‌موویان بایکۆتی پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق نه‌که‌ن، چونکه دواجار له‌به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان نابێت. هاوڵاتی: دانوستانی ئێستای پارتی و گۆڕان باشتره یا دانوستانی سه‌رده‌می نه‌وشیروان مسته‌فا؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: له‌دوای کۆچی دوایی کاک نه‌وشیروانه‌وه هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی و نافه‌رمی نه‌کراوه له‌نێوان پارتی و گۆڕاندا تا ئه‌وه‌مان بۆ یه‌کلایی بێته‌وه بزانین کام سه‌رده‌مه بۆ گفتوگۆ باشتر بووه، له‌دوای کۆچی دوایی کاک نه‌وشیروان سه‌ردانمان کردوون و چه‌ندین پرۆژه‌مان خستۆته به‌رده‌میان به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بووه، بۆیه دیارنیه چ سه‌رده‌مێک بۆ گفتوگۆ و دانوستان باشتر بووه. هاوڵاتی: ده‌نگۆی لابردنی ئه‌دهه‌م بارزانی له‌پۆستی لێپرسراوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه راسته؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: دوای هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان بکه‌ین له کار و چالاکی لق و سه‌رکردایه‌تییه‌کان ده‌کرێت، تا ئێستا ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ته‌واو نه‌بووه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت، به‌رپرسی لقی 12 خۆی داوایکردووه له پۆسته‌ى لاببرێت و دوای داواکارییه‌که‌ى پۆسته‌که‌ى پڕکراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ى دیکه هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌که‌ین.
هاوڵاتی دوای ئەوەی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بڕیاریدا کە لە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران بکشێتەوە، کۆمپانیا ئەوروپیەکانیش بیر لە جێهێشتنی ئێران دەکەنەوە بەڵام ئەمە لە سوودی چین و ڕووسیا دەبێت. لە ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکیدا هاتووە کە کۆمپانیا حکوومیە چینی و ڕووسییەکان دەیانەوێت کشانەوەی ئەمریکا و ئەوروپا لە ئێران بۆخۆیان بقۆزنەوە و خۆیان دەستبەکاری بازرگانی بکەن لەگەڵ تاران. پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، ڕایگەیاندبوو کە ئەوان «بەهێزترین ئابڵووقە لە مێژوودا» دەخەن سەر ئێران ئەگەر بێت و ئێران چالاکییە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەوەستێنێت و دەست لە تاقیکردنەوەی مووشەکی دوورهاوێژ هەڵنەگرێت. ئێستا ئەو بەرپرسە ئەوروپیانەی کە لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، هێشتیان ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران بێتەدی، ترسیان لە پەکین و مۆسکۆ هەیە کە دەست بەسەر قازانجەکانیان بگرن لە ئێران‌دا. پاتریک پۆیانێ، بەڕێوبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی فەڕەنسی، لەو بارەیەوە وتی «ئەوەی کە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا باشنابێت ئەوەیە کە لە کۆتایی تەنها ڕووسیا و چین بازرگانی لەگەڵ ئێران بکەن». کۆمپانیای کۆرپی چینی کە تایبەتە بە نەوت و بەنزین و ماددە کیمیایەکان، وەفدێکی بۆ تاران نارد تاکو گرێبەستێکی سێ ملیاری دۆلاری لەسەر گەورە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران واژۆبکەن بەڵام بەهۆی کشانەوەی تڕەمپ لە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە ئەو مامەڵە بازرگانییەی نێوان ئێران و چین وەستاوە. خۆ ئەگەر بێت و ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێبکرێت، ئەوا دەبێتە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنانی دەرەکی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا. ئێستا کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی، نیازی هەیە بە بڕی یەک ملیار دۆلار وەبەرهێنانی گازی سروشتی لە ئێران بە دوو کۆمپانیای چینی بفرۆشێت، چونکە تۆتاڵ نیازی هەیە ئێران جێبهێڵێت. ئێستا چین لەگەڵ تاران ڕێککەوتوە کە ڕێگای شەمەندەفەر و میترۆکانی ئێران نۆژەن بکاتەوە و ئۆتۆمبێلیش بەرهەمبهێنێت. جیا لەوەش ئێستا لە بازاڕەکانی ئێران جلوبەرگ و ئامێرە ئەلیکترۆنییە چینیەکان زۆر لەبەر هەرزانی نرخەکانیان بەناوبانگ بوون. ڕووسیا بە هۆشیاری مامەڵە لەگەڵ بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران دەکات، بەڵام کۆمپانیاکانی خەریکی دروستکردنی پەیوەندی زیاترن. مۆسکۆ لە ئیستادا پێداوایستی و ئامێری مۆدێرن بۆ دەرهێنان و پیشەسازی نەوت دەداتە تاران. گەورەترین کۆمپانیای حکوومی ڕووسی، ڕوسنەفت، ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندی دەربڕی کە کار لەسەر ڕێکەوتنی ستراتیژی لە ئێران بە بەهای ٣٠ ملیار دۆلار بکات، بەڵام وەردەکاری زیاتری ئاشکرا نەکرد. هەروەها کۆمپانییەکەی دیکەی حکومیی ڕووسیا بە ناوی زاروبێژنەفت ڕێکەوتنی لەگەڵ ئێران هەیە بۆ پەرەپێدانی نەوتی خاو لەو وڵاتە. لە مانگی سێی ئەمساڵ، ئەو کۆمپانیا ڕووسیە، گرێبەستێکی ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری لەگەڵ تاران واژۆ کرد بۆ گەشەپێدان بە دوو کێڵگەی نەوتی بچووک، لە کاتێکدا کۆمپانیا ئەوروپیەکانی وەک بی پی بەڕیتانی و وینتەرشێڵی ئەڵمانی هیواخوازبوون ئەوان ئەو گرێبەستە وەربگرن، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کشانەوە. ئەمانەش کارێکی وادەکەن کە فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران کاریگەری ئەوتۆی نەبێت. زۆرێک لە کۆمپانیا چینیەکان پەیوەندییان بە سیستەمی دارایی ئەمریکاوە نیە ئەمەش وا دەکات ئەوان بە ترسێکی کەمتر کار لە ئێران بکەن تاکو کۆمپانیا ئەوروپیەکان. ئەمەش وایکردوە کە یەکێتی ئەوروپا بە دوای ڕێگایەک بگەڕێت کە بەرژەوەندی کۆمپانیا ئەوروپیەکان لە ئێران بپارێزێت. لە ساڵی ٢٠١٠، ڕووسیا و چین پشتگیری‌یان لە نەتەوە یەکگرتوەکان کرد کە سزا بخەنە سەر ئێران تاکو بیهێننە سەر مێزی گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی بەڵام ئەمجارە ئەو دوو وڵاتە پشتگیریی لە ئەمریکا ناکەن و کاری بازرگانی خۆیان لەو وڵاتە ئەنجام دەدەن. لای خۆشیەوە ئێران دەستیکردووە بە گرنگیدانی زیاتر بە ڕووسیا و چین. پەکین یەکەم وڵات بوو کە وەزیری دەرەوەی ئێران، جەواد زەریفی، سەردانی کرد کاتێک ئەمریکا لە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە کشایەوە. ئەمەش وایکردوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەک ئەوەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی پێداوە بڵێت»ڕووسیا و چین دەستێوەردانی ئێران لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست بە هەڕەشە دەزانن». هەروەها ئەمریکا بڕوای وایە کە سزاکانی سەر ئێران گەورەتر دەبن لەوەی ڕووسیا و چین بیانەوێت کاری بازرگانی لەو وڵاتە ئیسلامییە بکەن. بەڵام بۆ ڕووسیا، ئێران دەرگای وەزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و پێکەوەش هاوڕان لەسەر بارودۆخی سووریا. چینیش ئێستا گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە. تەنها لە ساڵی٢٠١٧، چین بە بەهای ٣٧ ملیار دۆلار نەوتی لە ئێران کڕیوە. ئەمەش وادەکات کە سزاکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دیارییەکی گەورە بن بۆ ڕووسیا و چین و کۆمپانیا ئەوروپیەکانیش زەرەرمەندی یەکەمن لەم نێوەندەدا.
ساڵانە هەزاراها هاوڵاتی مەسیحی سەردانی مەزارگەی "جەیمسی پیرۆز" دەکەن لەئیسپانیا کە بەحەج ناوی دەبەن. هاوڵاتی هاوشێوەی جیهانی موسڵمانان، مەسیحیەکانیش شوێنێك شك دەبەن تاکۆ بتوانن لەڕێیەوە خۆیان لەگوناحەکانیان پاكبکەنەوە، مەزارگەی کامینۆ دێ سانتیاگۆ یان "جەیمسی پیرۆز"ی وڵاتی ئیسپانیا رۆڵی کەعبەی موسڵمانان بۆ مەسیحیەکان دەبینێت. مەزاری جەیمسی پیرۆز دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای ئیسپانیا لەو ناوچەیەی بەگالیسیا ناسراوەو ساڵانە هەزاران هاوڵاتی مەسیحی سەردانی دەکەن کە بەحەجی مەسیحیەکان ناسراوە. ناوی "جەیمسی پیرۆز" کە لەو مەزارگەیە نراوە بەپێی شوێنکەوتوانی ئاینی مەسیحی یەکێكە لە ١٢ هاوەڵەکەی مەسیح "عیسا"و بەیەکەم "شەهید"ئ رێبازەکەی دادەنرێت. ماڵپەری نیویۆڕك تامیزی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا ئەو سودە ئابوریەی ئاشکرا کردوە کە ئیسپانیا ساڵانە بەهۆی ئەو مەزارگەیەوە دەستی دەکەوێت ئەوەش لەڕێگەی زۆربونی سەردانکەرانیەوە کە وەك دابونەریتێکی ئاینی لێهاتوە. سەردانکەران بەشێوەی گروپ و تیم گەشتێکی یەك مانگی بۆ ئەو مەزارگەیە ئەنجامدەدەن، کۆڵە پشت و جانتای گەورە هاوەڵی سەردانکەرانن، بەنەریتکردنی ئەم جۆرە گەشتە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی سەدەی نۆزدە، جگە لە بەجێهێنانی ئەرکێکی ئاینی و رۆحی توانیویەتی کەرتی گەشتیاریش وڵاتی ئیسپانیا گەشە پێبدات، تەنانەت لەو کاتانەی کە ئابوری ئەو وڵاتە و جیهانی توشی قەیران دەبن، ئەم جۆرە حەجکردنە داهات و سەرمایە زۆرەکەی هەر بەردەوام دەبێت. "لەپڕ خۆت دەبینیت بەماندویی لەگەڵ خەڵکانێک رێ دەکەن کە وەك ئەوەی بۆ ئاهەنگ یان پەرکیک هاتبن، بەشەوقن، ئەم گەشتە وەكو ژیان وایە، تێکەڵە لەئەزمونی دڵخۆشکەرو خەمۆکی"، ئەمە وتەکانی ماریایە بۆ رۆژنامەی نیۆیۆرك تامیز کە یەکێکە لە سەردانکەران و لەوێسگەیەکی رادیۆ لەپاریس کاردەکات و نزیکەی ٤٨٠ میل رێگەی لەوڵاتەکەیەوە بڕێوە تا بگاتە مەزارگەی جێمسی پیرۆز. جیا لە مەزارگەکەی جەیمس، خەڵکێکی زۆر ساڵانە بەمەبەستی پەرستن و نوێژکردن سەردانی کۆشکی "ڤێرن مێری" دەکەن کە پەریکەرێکی کۆنی عیسا و مەریەمی دایکی تێدایە. شارەوانی ئەو ناوچەیە لەسەرەتای ئەمساڵدا رایگەیاند کە ئەوان ئیتر باجی ژینگەی لەسەردانکەرانی ئەو شوێنە پیرۆزانە وەردەگرین ئەوەش بەوە دەبێت کە گەشتیارەکان ئەوە خاشاکە کۆبکەنەوە کە دوای خۆیان بەجێیدەهێڵن. بەدەیان کۆمپانیای حکومی و تایبەتی ئیسپانیا لەئێستادا هەوڵ بۆ وەرگرتنی تەندەرو پڕۆژە دەدەن وەك دروستکردنی رێگایەکی نوێ بۆ ئەو پێگە ئاینیە تا بتوانن زۆرترین هادات لەڕێگەی گەشتیارانەوە قازانج بکەن. بەپێی ئامارە رەسمیەکانی حکومەتی مەدرید لەساڵی ١٩٨٤دا تەنها ٤٢٣ هاوڵاتی ئیسپانیا بڕوانامەی بەحاجیبونیان لەمەزارگەی جەیمس وەرگرتبوو، مەرجی سەرەکیش بۆ پێدانی ئەو بڕوانامەیە ئەوەیە دەبێت ١٠٠ کیلۆن مەتر بەپێ ببڕن لەو ناوچەیەدا. دوو لە کەسایەتیە جیهانیەکان کە تائێستا سەردانی مەزاری "جەیمسی پیرۆز"یان کردوە هەریەک لەئەنجیلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیاو ماریۆ راژۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیایە. لەکاتی سەردانەکەی مێرکڵ، ئۆگستن هێرناندز سەرۆکی شارەوانی گالیسیا کە مەزارگەکەی لێیە رەخنەی لە کەمی ئەو پارەیە گرت کە تەرخانکراوە بۆ ئاسانکردنی گەشتنی گەشتیاران لەمەزارگەکەو داوای لە مێرکڵ کرد کە هەوڵبدات حکومەتی ئیسپانیا قایل بکات بۆ یارمەتیدانی شارەکەی. تائێستا هۆکاری زیادبونی سەردانکەرانی ئەو ناوچەیە بەتەواوی رون نیە، بەڵام کڵێسا‌ی رۆمان کاسۆلیکی ئەو ناوچەیە هۆکارەکە بۆ زۆربونی رێژەی مەسیءیەت دەزانێت. بەگوێرەی بەدواداچونێکی پەیمانگەیەکی حکومەتی ئیسپانیا کە کار لەسەر کایەکانی کۆمەڵگا دەکات رێژەی گەشتیاران بۆ ئەو ناوچەیە بە بەراورد بەساڵی رابردوو لەسەدا ٧،٥ زیادیکردوە. بەڵام بەپێی راپۆرتەکەی نیویۆرك تایمز بەرزی رێژەی بێ‌کاری لەئیسپانیا و هەبونی کاتێکی زۆری زیادە لەژیانی هاوڵاتیانیدا یەکێکە لە هۆکارەکانی زۆربونی سەردانکەرانی مەزاری جەیمسی پیرۆز کە وایکردوە کە خەڵکی زیاتر خوو بدەنە گەشتکردن . لیجیا ژانگ نوسەری ئیسپانی، بۆ نیویۆرك تایمزی وتوە "پێویستە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا چەند گرنگی دەدەن بە گەشتیاری ئەوەندەش گرنگی بدەن بەشوێنە پیرۆزەکانی ئەو ناوچەیە". زۆرێك لەگەشتیاران دەزانن و رەخنەش لەکەمی خزمەتگوزاری گشتی دەگرن و بەوتەی دانیشتوانی ناوچەکەش زۆری گەشتیاران بۆتە هۆی کردنەوەی هۆتێل و شوێنی گەشتیاری و ئەمەش رێژەی بێ‌کاری لەو ناوچەیە کەمکردۆتەوە. "پێنج ساڵ بوو بێکاربوم، بەڵام دوای کردنەوەی میوانخانەیەکی ٤٠ ژوری ئێستا کاردەکەم،زۆربونی ژمارەی گەشتیاران هۆکارێکە بۆ دەستکەوتنی کار لێرە"، ئەمە وتەی کۆنچای دانیشتوی شاری گالیسیا بوو بۆ نیویۆرك تایمز.
تورکیا چەند بنکەیەکی سەربازیی لەناو هەرێم دروستکردووە، بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو ناوچە ستراتیژییه‌ی که ده‌که‌وێته سێگۆشه‌ى عێراق و تورکیا و ئێران. هاوڵاتی نزیکه‌ى شه‌ش مانگه سوپاى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى چڕى ئاسمانى و زه‌مینى بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌رێمى برادۆست له‌ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێکردووه، که له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌وه به‌توندى به‌رپه‌رچ ده‌درێنه‌وه. ئۆپه‌راسیۆنه‌که به‌دیاریکراوى رۆژى 17 ى کانونى یه‌که‌مى-١٢ی ساڵى رابردوو ده‌ستیپێکرد، کاتێک فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆردومانى چڕى ئاسمانى سنوره‌که‌یان کرد، وه‌ک رێگه‌خۆشکردن بۆ هێرشى زه‌مینى. له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا ناوچه‌که به‌به‌رده‌وامى بووه‌ته ئامانجى هێرشه‌کانى تورکیا که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵى کۆنتڕۆڵکردنى ده‌دات، به‌ڵام په‌که‌که به‌ره‌نگارى بووه‌ته‌وه. برادۆست که‌ناوچه‌یه‌کى شاخاوییه‌و سه‌ر به ناحیه‌ى سیده‌کانى هه‌رێمى کوردستانه، به‌شوێنێکى ستراتیژى گرنگ داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ى ده‌که‌وێته سێگۆشه‌ى سنورى نێوان عێراق و ئێران و تورکیاوه. گونده سنورى شاخاوییه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ندین ساڵى درێژه له‌ژێر کۆنتڕۆڵى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) دایه که له ساڵى 1984 ه‌وه شه‌ڕى چه‌کدارى دژ به تورکیا راگه‌یاندووه. ئیحسان چه‌له‌بى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیده‌کان - به‌شێکه له سنورى برادۆست، سه‌ر به قه‌زاى سۆرانى پارێزگاى هه‌ولێره- به هاوڵاتی وت «چه‌ندین مانگه شه‌ڕو پێکدادان و بۆردومانى ئاسمانى سه‌خت سنورى برادۆستى گرتووه‌ته‌وه که تا ئێستاش به‌رده‌وامه«. سوپای تورکیا لەگوندی (بەرمیزە) لە ناوچەی برادۆست دوایین شه‌ڕو پێکدادانى سه‌ختى نێوان سوپاى تورکیا و گه‌ریلاکانى په‌که‌که له سنورى برادۆست له هه‌فته‌ى رابردوودا روویدا، که به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) 23 سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و ژماره‌یه‌کى دیکه‌ش برینداربوون. تورکیا له هێرشه‌کانیدا خاکى هه‌رێمى کوردستانى به‌زاندووه‌و ئۆپه‌راسیۆنى ئاسمانى و زه‌مینى له‌ناو خاکى هه‌رێم دژى په‌که‌که ئه‌نجام ده‌دات. ئیحسان چه‌له‌بى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، تورکیا به‌شێوه‌یه‌گى گشتى له‌سنورى برادۆست به‌قوڵایی 19 کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى کوردستانى به‌زاندووه و بنکه‌ى سه‌ربازى نوێى دروستکردووه. وتیشى «ئێستا سوپاى تورکیا سێ بنکه‌ى سه‌ره‌کى له سنوره‌که دروستکردووه، نزیکترین بنکه‌یان که له‌سه‌ر چیاى دێله 16 کیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى سیده‌کانه‌وه دووره«. پێگه‌ى ستراتیژى برادۆست به جۆرێک هه‌ڵکه‌وتووه، هه‌ر هێز و وڵاتێک کۆنتڕۆڵى ته‌واوى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى به‌ده‌سته‌وه بێت به ئاسانى ده‌توانێت کۆنتڕۆڵى سێگۆشه‌ى سنورى عێراق و تورکیا و ئێران بکات به‌پێی میدیاکانى نزیک له په‌که‌که، ئامانجى تورکیا له هێرشکردنه سه‌ر برادۆست دروستکردنى بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى هه‌میشه‌یی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و ناوچه ستراتیژییه‌یه که ساڵانێکى درێژه له‌ژێر کۆنتڕۆڵى گه‌ریلادایه. پێگه‌ى ستراتیژى برادۆست به جۆرێک هه‌ڵکه‌وتووه، که هه‌ر هێز و وڵاتێک کۆنتڕۆڵى ته‌واوى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى به‌ده‌سته‌وه بێت به ئاسانى ده‌توانێت کۆنتڕۆڵى سێگۆشه‌ى سنورى عێراق و تورکیا و ئێران بکات. له‌ئێستادا و له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى ئاسمانى و زه‌مینى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر سنورى برادۆست، پارتى کرێکارانى کوردستان په‌که‌که جه‌خت له‌به‌رگریکردن له‌و ناوچه‌یه ده‌کاته‌وه که پێگه‌یه‌کى سه‌ره‌کى گهریلاکانیهتى. فه‌رمانده سه‌ربازیه‌کانى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) باڵى سه‌ربازى په‌که‌که له‌میدیاکانى په‌که‌که‌وه جه‌ختیان له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که روبه‌ڕووى هێرشه‌کانى تورکیا ده‌بنه‌وه «برادۆست ده‌که‌نه گۆڕستان بۆ سوپاى تورکیا». له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ید ره‌زا گارزان فه‌رمانده‌ی گه‌ریلا رایگه‌یاندووه «گه‌ریلا بۆ گه‌لی برادۆست هه‌موو جۆره فیداکارییه‌ک ده‌کات». هه‌روه‌ها کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا له خاکى باشورى کوردستان به پاساوى بوونى گه‌ریلاکانى په‌که‌که له‌و ناوچانه، ته‌نها ئامانج لێی په‌که‌که نییه، به‌ڵکو سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد‌و کوردستانه. باسى له‌وه‌شکردووه، سوپاى تورکیا له هێرش کردنه‌سه‌ر برادۆست «تووشی په‌شیمانی بووه«، به‌هۆى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌کانى له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه. سنورى برادۆست که به‌سه‌دان گوند له خۆده‌گرێت، له دۆڵی گه‌لی عه‌لی به‌گه‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ چۆمان و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شنۆ و مه‌رگه‌وه‌ر و سۆما و سه‌ڵماس له خۆ ده‌گرێت، له‌وێشه‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ هێڵی شه‌هیدان شه‌مزینان و بارزانیش له خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها دیاناش ده‌که‌وێته سنوری ناوچه‌ی برادۆسته‌وه. به‌هۆى شه‌ڕ و بۆردومانى ئاسمانى یه‌وه زۆربه‌ى گونده‌کانى ئه‌و سنوره چۆڵ بوون و له ئێستاشدا به‌شێک له‌و گوندانه له‌ژێر ده‌ستى سوپای تورکیادان به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیده‌کان ده‌ڵێت له‌و کاته‌وه که له هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردوودا په‌که‌که هاتووه‌ته ناوچه‌که، به‌هۆى شه‌ڕ و بۆردومانى ئاسمانى یه‌وه زۆربه‌ى گونده‌کانى ئه‌و سنوره چۆڵ بوون و له ئێستاشدا به‌شێک له‌و گوندانه له‌ژێر ده‌ستى سوپای تورکیادان. برادۆست شوێنى نیشته‌جێ بوونى ژماره‌یه‌کى زۆرى هۆز و عه‌شیره‌ت بووه به درێژایی مێژوو تا ئێستا، وه‌کو زه‌رزان، سوچی، زراری، هه‌رکی، خه‌یلانی، شه‌رڤانی و مهری، خواکورکی، شێخ زاده‌یی، مێگ زاده‌یی، راڤاندۆکی، پیناسینی و شه‌کیفی. به‌هۆى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا و بۆردومانى ئاسمانى و شه‌ڕ و پێکدادانى به‌رده‌وامه‌وه، به‌سه‌دان که‌س له گونده سنورییه‌کانى برادۆست ئاواره‌ى ناوچه ئارامه‌کانى سیده‌کان بوون. مێژوو جوگرافیای برادۆست برادۆست لە ناوی ھۆزی ناسراوی برادۆستەوە ھاتووە. بەڵام مێژووی ناونانی دیارنیە. بە گوێرەی ھەندێک سەرچاوەی زارەکی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگاری پاشا کۆرەی ڕەواندز (١٨٢٠-١٨٤٥) و شەڕی سەختی لە دژی میرانی برادۆست لە سیدەکان. گرنگترین گوندەکانی بناری چیای برادۆست: گوندی بالەکیان و ھاودیانن. رێگەی خەلان -سارداو لە رێگە گرنگەکانە کە قەدی ناوەندی چیای برادۆست دەبڕێت و دیوی ھاودیان بە دیوی زێ (خەلان) دەگەیەنێت. • برادۆست، ناوی هۆزێکی کوردیە. • سیدەکان، ناوی نوێی شارەدێی برادۆست. • برادۆست (چیا)، زنجیرە چیایێکی باشووری کوردستانە. • شەڕی دمدم، ئەو شەڕە خوێناویەبوو کەلە نێوان کوردانی برادۆست و دەوڵەتی سەفەوی ڕوویدا. • قەڵای دمدم، ئەو قەڵایە بوو کە شەڕی دمدمی تێیدا ڕوویدا. • خانی لەپ زێڕین(ئەمیرخانی برادۆست)، یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی کورد و برادۆست. کە سەرکردایەتی شەڕی دم دمی کردووە. • دەشتی بەرازگر، یەکێک لە ناوچەکانی برادۆست-سیدەکان. • چیای برادۆست کەوتۆتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری ھەولێر لە نزیک ڕەواندز و سۆران (دیانا). سەرەتاکەی لە رۆژئاوای گەلی عەلی بەگ پێکدێنێت و دەکەویتە بەرامبەر چیای کۆڕەک. • بەرزی چیای برادۆست (٢٠٥٨) مەتر دەبێت
سازدانى هیوا غفور ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان رایده‌گه‌یه‌ینێت حزبه‌که‌ى له رابردوودا هه‌ڵه‌ى کردووه که خاترى ده‌سه‌ڵاتى گرتووه، ده‌ڵێت ئیتر ئه‌و باجه ناده‌ن. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى هاوڵاتی دا ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى تانه‌کانن که له هه‌ڵبژاردنه‌کان داویانه له‌لاى کۆمسیۆن و دادگاى فیدڕاڵى، ئه‌وکاته هه‌ڵوێستى کۆتایی خۆیان سه‌باره‌ت به په‌ڕله‌مان و پرۆسه‌ى سیاسى عێراق ئاشکرا ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له کۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ برێت ماکگۆرک، پێویوتوون «تازه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه‌و بووه به به‌شێک له رابردوو و بووه‌ته ئه‌مرى واقع. ئێمه ئارامى ساسییمان ده‌وێت له هه‌رێمى کوردستان و له عێراقیش دا» هاوڵاتی: دوا هه‌ڵوێستى ئێوه وەکو یەکگرتوو له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان چییه؟ هه‌ر سورن له‌سه‌ر داواکارییه‌کانى خۆتان که هه‌ڵبژاردنه‌کان دووباره بکرێته‌وه‌و ئه‌نجامه‌کان ره‌تبکرێته‌وه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ئێمه سورین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆمان، که کۆی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌که‌ینه‌وه. ئێمه له‌م ماوه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک رێکارى یاساییمان گرتووه‌ته به‌ر، له‌وانه تانه‌دان له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆمسیۆن و دادگاى فیدڕاڵى. ئاگادارکردنه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به پرۆسه‌ى سیاسی عێراق، وه‌کو وڵاتانى دراوسێ و ئه‌مریکا و زۆربه‌ى باڵوێزخانه‌کان و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بینراون. له ڕووى میدیا‌و راگه‌یاندنه‌کانه‌وه کارمان له‌سه‌ر شه‌رمه‌زارکردنى ئه‌م پرۆسه ساخته‌کارییه کردووه که چه‌ند لێکه‌وته‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیى و ده‌رونى هه‌یه له‌سه‌ر هاوڵاتیانى کوردستان. ئێستاش چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى تانهکانین له کۆمیسۆن و دادگاى فیدڕاڵى. خۆشبه‌ختانه‌ش له دوا دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌و سێ بڕیاره‌ى ده‌رکراوه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان، هه‌مووى ده‌رى ئه‌خه‌ن به‌ڵى ساخته‌کارییه‌کى رێکخراو له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌نجامدراوه. هاوڵاتی: بڕیاره‌که‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌که گه‌یشته له 25% دواتر ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست جیابکرێته‌وه، ئه‌ى ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته، بۆنموونه له 24% بوو، ئایا ئاساییه؟ یاخود ئێوه وه‌کو شه‌ش لایه‌نه‌که، بڕواتان به‌وه هه‌یه، جارێکى تر هه‌ژمارى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بکرێته‌وه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: هه‌ر کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئاماده‌بوونى 165 په‌رله‌مانتار و ده‌رچوونى ئه‌و بڕیارانه خۆى دانپیانانه به‌وه‌ى ساخته‌کاریى و ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کراوه. ئێمه پێمانوایه پرۆسه‌ى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌کان له هه‌موو پارێزگاکانى عێراق دا، خۆى له‌خۆى دا ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌کى به‌هێز، که ته‌زویر و ساخته‌کارى کراوه. له هه‌موو بارەکاندا ئێمه پێش رووداوه‌کان ناکه‌وین، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان سازش له‌سه‌ر ده‌نگه‌کانى هاوڵاتیانى کوردستان ناکات، چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى تانه‌کانى کۆمسیۆن و دادگاى فیدڕاڵین، دواى ئه‌وه ئێمه هه‌ڵوێستى خۆمان راده‌گه‌یه‌نین. هاوڵاتی: ئه‌و هه‌ڵوێسته چى ده‌بێت؟ ئایه ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆى مایه‌وه ئه‌نجامه‌کان، به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق ده‌که‌ن، یاخود بایکۆتى ده‌که‌ن؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ئێستا ئێمه وه‌کو یه‌کگرتوو له‌سه‌ر سێ ئاست ئیش ده‌که‌ین، یه‌که‌م به‌رده‌وامین له راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج لایه‌نه‌ى تر که ده‌نگمان لێدزراوه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى کوردستانیشدا له گفتوگۆداین. دووه‌م له‌ناو خودى یه‌کگرتوو خه‌ریکى ئه‌نجامدانى راپرسین بۆ کادیره مه‌یدانییه‌کانى یه‌کگرتوو، چونکه به پێى په‌یڕه‌و و پرۆگرامى یه‌کگرتوو بۆ پرسه چاره‌نووسسازه‌کان ده‌بێت راپرسى ناوخۆیی ئه‌نجامبدرێت. واته ئێستا بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن راپرسى ناوخۆیی ئه‌نجام ئه‌ده‌ین. سێیه‌م ئێستا ئێمه پرۆسه‌یه‌کى وردبوونه‌و لێکۆڵینه‌وه له ده‌نگه‌کان ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌و هاردانهى له کۆمسیۆن وه‌رمان گرتووه، له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نه‌که‌ى تر به‌یه‌که‌وه به‌دواداچون ئه‌که‌ین. تیمه‌کانى ئێمه له‌سێ رۆژى رابردوودا ده‌یان به‌ڵگه‌ى ساخته‌کارییان ده‌ستکه‌تووه، ته‌نانه‌ت ساخته‌کارییه‌کان هێنده به په‌له پڕوزێ ئه‌نجام داراون، به‌ڵگه‌ى زۆر روون هه‌یه که فیعله‌ن ساخته‌کارى زۆر ئه‌نجامدراون. له ئێستا کار له‌سه‌ر ئه‌م سێ بابه‌ته ده‌که‌ین، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى له داهاتووشدا ئه‌یده‌ین، بهرمهبنهماى ئه‌م ئه‌م سێ خاڵه‌یه. به‌ڕاى به‌نده ئه‌وه ئه‌بێت که بایکۆتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بکه‌ین و خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئاماده‌بکه‌ین و باشترین وه‌ڵامیش ده‌بێت بۆ ساخته‌کارییه‌کان. که سه‌ره‌ڕاى بڕینى قوت و موچه‌ى هاوڵاتیان، ده‌نگیشیان دزى و ئیراده‌ى خه‌ڵکى کوردستانیان خسته ژێر پرسیارى جدییه‌وه. یه‌ک لیستیمان بۆ په‌رله‌مانى کوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ى باشترین ئومێده بۆ خه‌ڵکى کوردستان که ئه‌م رق و توڕه‌ییه‌ى له ده‌سه‌ڵات هه‌یه، بیکه‌ینه به‌ره‌یه‌کى ئیسڵاح‌خواز. هاوڵاتی: درووستکردنى یه‌ک لیستى بۆ په‌ڕله‌مانى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ لایه‌نه‌ى تردا ته‌نها راى خۆته یان راى یه‌کگرتوو و لایه‌نه‌کانى تریشه، به‌تایبه‌ت ئێستا جه‌ماوه‌رى چوار لایه‌نه‌که داواکارن له حیزبه‌کانیان به‌ره‌یه‌کى هاوبه‌ش درووستبکه‌ن؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه درووستکردنى به‌ره‌یه‌کى هاوبه‌ش و یه‌ک لیستى له ناو کادره باڵاکان و سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو و هه‌م له‌ناو لایه‌نه‌کانى تریش وه‌ک هاوپه‌یمانى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت بووه‌ته خواستێکى جه‌ماوه‌ریش. ئه‌م دوو هێزه‌ى پارتى و یه‌کێتى که ده‌رکه‌وت چه‌ند مه‌ترسین بۆ سه‌ر دیموکراسى و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و کاڵکردنه‌وه‌ى سیماى نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌م مه‌ترسیییه به‌یه‌که‌وه ده‌توانین به‌ره‌و رووى ببینه‌وه. ئه‌و لایه‌نانه‌ى که ده‌نگیان لێدزراوه، خاڵى هاوبه‌شیان زۆر هه‌یه به‌یه‌که‌وه و ئه‌وه‌ى که گرنگیشه هه‌موویان هێزى مه‌ده‌نین، وه‌ک هێزه‌کانى ده‌سه‌ڵات خاوه‌نى هێزى چه‌کدار و پشتیوانى هه‌رێمایه‌تى نین. ده‌بێت ئه‌و چوار هێزه‌ى تر کار له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه بکه‌ین. هاوڵاتی: ده‌وترێت له‌دواى هاتنى ماکگۆرگ بۆلاى ئه‌و چوار لایه‌نه ناڕازییه، سیاسه‌تى دهنگههڵبڕینى ئێوه بۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان و دووباره‌کردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان و بایکۆتکردنى په‌ڕله‌مانى عێراق خاوبووه‌ته‌وه؟ ئایه ئه‌مریکا هیچ فشارێکیان خسته سه‌ر ئه‌م چوار لایه‌نه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ئه‌مریکا هه‌ر عاده‌تى وایه، فشار ناکه‌ن ته‌نها پێشنیار ده‌که‌ن و راى خۆیان ده‌ره‌بڕن. وتیان پێمان باشه ئێوه به‌شداریى په‌رله‌مان و پرۆسه‌ى سیاسی عێراق بکه‌ن و بچنه ناو حکومه‌ت، تازه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه‌و بووه به به‌شێک له رابردوو و بووه‌ته ئه‌مرى واقع. ئێمه ئارامى ساسییمان ده‌وێت له هه‌رێمى کوردستان و له عێراقیش دا. ئیمه‌ش وه‌ڵاممان داوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ى ئه‌و ئارامى و و ئاسایشه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌م پرۆسه ساخته‌کارییه رێکخراوه‌یه. هه‌روه‌ها چوار لایه‌نه‌که هه‌موو به‌ڵگه‌کانیان بۆ مه‌کگۆرگ خستوووهتهڕوو. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریکا له 2014 هه‌مان داواکارى له ئێمه وه‌ک ئه‌م لایه‌نانه کرد، چوینه ناو حکومه‌ته‌وه، که‌چى له‌دواى ئه‌وه‌وه حکومه‌تى عێراق بوودجه‌ى کوردستانى بڕى، هه‌رچه‌نده ئه‌مه هیچ له هه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتى کوردستان که‌مناکاته‌وه له ئه‌نجامى سیاسه‌تى شکستخواردووى هه‌رێم وه‌ک فرۆشتنى نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام له‌دواى ئه‌وه‌ی به‌غدا بوودجه‌و قوتى هاوڵاتیانى کوردستانیان بڕیوه، ته‌نانه‌ت پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانیشى بڕیوه، ئه‌مریکا هیچ هه‌ڵوێستێکى نه‌بووه. له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڕاى من ئه‌م لایه‌نانه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مجاره قسه‌ى ئه‌مریکا ره‌تبکه‌نه‌وه هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت و هیچ شتێک رونادات، له‌کاتێکدا سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکا له عێراقدا به‌رامبه‌ر به دراوسێکانى شکستى خواردووه. هاوڵاتی: ئێوە لەرابردوودا لەگەڵ زۆر بابەتی وەک ریفراندۆم و سەرۆکایەتی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان، پاڵپشتی پارتی بوون یان لەو بەرەیەدا بوون کە پارتی تێدابوو، بەڵام وەک خۆتان دەڵێن پارتى تەزویراتێکی زۆری بەرامبەرتان ئەنجام داوە، ئایە ئێوە بەهەمان چاوی پێشووە مامەڵە لەگەڵ پارتی دەکەن؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: لاى ئێمه پارتى و یه‌کێتى دووڕووى یه‌ک دراون به تاڵه مویه‌ک جیاوازییان نییه. ئه‌وه‌ى له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌رده‌که‌وت هه‌موو ئه‌و چه‌واشه‌کارییانه بوو که ده‌یان وت، به‌داخه‌وه هه‌ندێ لایه‌نى ئۆپۆزسیۆنیش ده‌یوت که یه‌کگرتوو پاشکۆ و سێبه‌رى ده‌سه‌ڵاته، جگه له چه‌واشه‌کارى و ململانێیه‌کى ناشه‌ریفانه زیاتر هیچى تر نه‌بوو. ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو پاشکۆ و سێبه‌رى پارتى و یه‌کێتى بوایه له‌م ساخته‌کارى و تهزویراتهدا یه‌کگرتوو به ئامانج نه‌ده‌گیرا به‌پله‌ى یه‌که‌م له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم و به که‌رکویشه‌وه. ده‌رکه‌وت ئه‌وانه هه‌مووى چه‌واشه‌کاریی بوو. ئه‌مه ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت که یه‌کگرتوو هیچ هه‌ڵه‌یه‌کى نه‌کردووه، به‌ڵێ یه‌کگرتووش هه‌ڵه‌ى کردووه و ده‌بێت به سیاسه‌ته‌کانى خۆى دا بچێته‌وه، وه‌ک له رابردوودا له هه‌ندێک مهقتهعى زه‌مه‌نى دا هه‌ڵه‌ى کردووه و خاترى هێزه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى گرتووه، به‌رپرسیارێتى ئه‌خلاقى زیاتر بووه له به‌رپرسیارێتى سیاسیى، بەڵام چیتر یه‌کگرتوو نابێت ئه‌م باجه بدات. هاوڵاتی: ئه‌م بابه‌تە له‌ناو مه‌کته‌بى سیاسی یه‌کگرتوو باسکراوه؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: به‌ڵێ، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه باسى ئه‌وه‌مان کردووه، جگە له‌و ساختهکارییانهى که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا که به‌ڕێژه‌ى 90% بهرامبهرامان کراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و نیگه‌رانییه‌ى رێکخستنهکانیشمان هه‌یانه یاخود نیگه‌رانى و به‌دگومانى جه‌ماوه‌رى کوردستان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کگرتوو هه‌یه‌تى بڕه‌وێنینه‌وه‌و چیدى یه‌کگرتوو کوڕى خۆى نه‌کات به قوربانى کچى خه‌ڵکى. نابێت چیدى یه‌کگرتوو خۆى بکاته قوربانى سیاسه‌ته چه‌وته‌کانى یه‌کێتى و پارتى وه‌ک ئه‌و ریفراندۆمه نیوه ناچڵهى که ئه‌نجام درا له رابردوودا که هیچ زه‌مینه سازییهکى له‌ڕووى سیاسیى و یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ نه‌کرابوو. هاوڵاتی: له رابردوودا ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى یه‌کگرتوو کاتێک ده‌گه‌یشتن به مووچه‌و خانهنشینیهکى به‌رز له رێگه‌ى یهکگرتوووه، وازیان له یه‌کگرتوو ده‌هێنا، ده‌ڵێن یه‌کگرتوو ئه‌وه نه‌بوو که ئێمه ده‌مان ویست یان کارمان بۆ ده‌کرد، ئه‌وه بۆچى ده‌گه‌ڕێنیته‌وه و چۆن ههڵیدهسهنگێنى؟ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ئێمه له یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان یه‌که‌م درووشممان ئازادییه، ئه‌وه‌ى له‌ناو یه‌کگرتوودا خۆى ده‌بینێته‌وه ئازادانه یه‌کگرتووى هه‌ڵبژاردووه، هه‌ر رۆژێک که بۆى ده‌رکه‌وت ناتوانێت له یه‌کگرتوودا خزمه‌ت بکات، یان فکره‌یه‌کى تر‌ى پێ‌باش بوو، یان شێوازێکى تر‌ى کارکردنى پێباشبوو، ئه‌وا خۆى ئازاده، یه‌کگرتوو رێ له ئازادى ئه‌ندامه‌کانى ناگرێت، هه‌رچه‌نده ئێمه هیچ که‌سێکمان لێ زیاد نییه. ته‌مه‌نا ئه‌که‌ین ئه‌و سه‌رکردانه‌ى که ده‌یان ساڵه به‌یه‌که‌وه‌ین، له‌گه‌ڵمان بمێننه‌وه‌و چاکسازى له‌ناوحیزب دا ئه‌نجامبده‌ین، پێکیشه‌وه به‌ره‌و چاکسازى له‌سه‌ر ئاستى مه‌یدانى کۆمه‌ڵگادا بڕۆین. ئه‌وانه‌شى که یه‌کگرتوویان به‌جێهێشتووه ئه‌گه‌ر به‌راوردى بکه‌یت به 25 ساڵى ته‌مه‌نى یه‌کگرتوو له په‌نجه‌کانى ده‌ست تێناپه‌ڕن که به‌شێکیان به شتێکى ئاسایی ده‌بینین که په‌یوه‌ندى به لایه‌نى تره‌وه ده‌که‌ن و بیر و بۆچوونیان ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌وانه‌ى ده‌ڕۆن په‌یوه‌ندییان به حاڵه‌تى ده‌رونییه‌وه هه‌یه. له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا ئێمه رێز بۆ ئه‌و که‌سانه دا ئه‌نێین.
بنار هیدایەت له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى رۆژنامه‌ى هاوڵاتی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، هۆمه‌ر شێخ موس ئاماژه به چه‌ند پرسێکی گرنگی ناو ئه‌و حزبه ده‌کات و له‌سه‌ر سکرتێری ئایینده‌ى یه‌کێتی ده‌ڵێت «قوباد تاڵه‌بانی شایسته‌ى پۆستی سکرتێری گشتییه«. هاوڵاتی: به‌و پێیه‌ى یه‌کێک بوویت له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی، بارودۆخی ناوخۆیی یه‌کێتی چۆن ده‌بینیت له‌ئێستادا؟ هۆمه‌ر شێخ موس: به‌گشتی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12/5 بارودۆخه‌که زۆر ناله‌بار و هه‌ستیار بوو، به‌ره‌و ناخۆشی هه‌نگاوی ده‌نا، به‌ڵام ئه‌نجامی دڵخۆشکه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ناخۆشی نێو ریزه‌کانی یه‌کێتی نه‌هێشت و جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌ی له‌خۆی کۆکرده‌وه، هه‌رچه‌نده جه‌ماوه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان لهناڕازییبوونیان له‌ئه‌دای حزبه‌کانیان ده‌نگیان نه‌دا، هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌وانه‌ى تازه دروستبوون جیاوازه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى پێشتر رێژه‌ى ده‌نگیان هاتۆته خواره‌وه له‌چاو هه‌ڵبژاردنی پێشوو، ئه‌مه ره‌نگه ببێته هانده‌رێکی باش بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کێتی به‌هه‌ڵه‌کانیدا بچێته‌وه و له‌ئێستادا کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بی سیاسیی ده‌ستیپێکردووه، بڕیاری به‌رنامه‌یه‌کی چڕیان داوه بۆ چاککردنی ناوخۆی حزبه‌که‌یان و به‌ستنی کۆنگره به‌شێوه‌یه‌کی پێویست و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. هاوڵاتی: به‌ده‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان کێ هۆکاربووه بۆ خراپی ناوخۆیی یه‌کێتی، ماڵباتی تاڵه‌بانی؟، کۆسره‌ت ره‌سوڵ و کوڕه‌کانی؟، یا که‌سانی دیکه‌ى ناو یه‌کێتی؟ هۆمه‌ر شێخ موس: نامه‌وێت به‌هیچ جۆرێک باس له رێکخستنی ناو یه‌کێتی بکه‌م، راسته من ئه‌ندامی ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ر بووم، به‌ڵام له ساڵی 1986 ه‌وه په‌یوه‌ندیم به رێکخستنه‌وه نه‌ماوه، ده‌مه‌وێت کاراکته‌رێکی باش بم و قسه‌ى خێرم هه‌بێت له‌سه‌ر ناوخۆی یه‌کێتی. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر هه‌یه یه‌کێتی کۆنگره ببه‌ستێت، چاوه‌کان له‌سه‌ر کام که‌سایه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى ببێته داینه‌مۆی یه‌کێتی یا جڵه‌وی یه‌کێتی به‌ده‌سته‌وه بگرێت؟ هۆمه‌ر شێخ موس: هه‌ندێک له‌و گه‌نجانه‌ى ده‌وری باڵایان بینی له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و یه‌کێک له‌وانه ده‌وری به‌رچاوی بینی کاک قوباد بوو، کاک لاهور و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی بوون، ئه‌مجاره شاڵاوی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو سه‌رکه‌وتوو بوو، من لایه‌نگری ئه‌وه‌بووم نه‌وه‌ى پێشوو و له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ر و هه‌ڤاڵانی شاخ له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ى ئێستا هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت و سوود له‌یه‌کتر وه‌ربگرن، نه‌ک ئه‌وه‌ى لایه‌نێک لایه‌نێکی تر بسرێته‌وه، پێشتر ده‌مانویست ئه‌نجوومه‌نێکی پیران بۆ یه‌کێتی دروست بکه‌ین وه‌ک چاودێرێک به‌سه‌ر یه‌کێتییه‌وه له‌باتی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند، یارمه‌تی سه‌رکردایه‌تیه‌کی تازه بکات له گه‌نجان و ژنان پێک بێت و چاودێری کاره‌کانیان بکه‌ین، له‌ئێستادا کاک کۆسره‌ت به‌فیعلی جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتییه، ره‌وشی ته‌ندروستی چه‌ند یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامی له‌کاره‌کانی ئه‌وه کۆنگره بڕیار ده‌دات به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و سکرتێری گشتیی یه‌کێتییه. هاوڵاتی: پێتان وانیه ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌ک نه‌وه‌ى کۆنی شاخ هاوکاری قوباد تاڵه‌بانی بکه‌ن بتوانێت یه‌کێتی بخاته‌وه سه‌ر شاڕێی خۆی؟ هۆمه‌ر شێخ موس: ئه‌وانه‌ى وه‌ک من و ئه‌وانه‌ى ترن له‌سه‌رده‌می کۆن و ساڵانی چله‌کان به‌دواوه باڵی چه‌پی دیموکراسی خواز دژی به‌بنه‌ماڵه‌یی هه‌ر حزبێک بووین، به‌راستمان نه‌زانییوه حزب به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌یی بڕوات، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه مانای ئه‌وه نیه هه‌ر که‌سێک لێوه‌شاوه بێت و بیسه‌لمێنێت که شایسته‌ى ئه‌و شوێنه‌یه و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی یه‌کێتی له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى کوڕی مام جه‌لال بێت و ته‌واو، قوباد هه‌تا ئێستا زۆر باشی هێناوه، بۆچوونه‌که ئه‌وه‌یه قوباد بۆ سکرتێری گشتی باشه به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت من ته‌ئید و پاڵپشتی بکه‌م، من له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری و ریفۆڕمم له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ئه‌گه‌ر نا وه‌ک حزبه‌کانی ئه‌وروپای شه‌رقی لێدێت و هه‌ر له‌شوێنی خۆی ده‌وه‌ستێت، ده‌بێت ئه‌و که‌سه لێوه‌شاوه بێت و سیاسییه‌ک و حزبیهکی باش بێت جا کوڕی هه‌رکه‌سێک هه‌یه با ببێت گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌کێتی به‌ره‌و پێش ببات. هاوڵاتی: وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م ده‌وێت، قوباد ده‌توانێت تاڵه‌بانی ئاسا جڵه‌وی یه‌کێتی بگرێته ده‌ست و له تێکشکان رزگاری بکات؟ هۆمه‌ر شێخ موس: به‌ڵێ ده‌توانێت وه‌ک مام جه‌لال یه‌کێتی له شکان و ترازان رزگار بکات، من قوباد له‌منداڵییه‌وه ده‌ناسم و له‌ته‌مه‌نی حه‌وت و هه‌شت ساڵییه‌وه ناسیومه، له‌ئه‌مه‌ریکا نوێنه‌ری یه‌کێتی بووه و سه‌رنجی راکێشاوم، کوڕێکی لێهاتوو و کراوه‌یه و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێک کراوه‌یه و کاری باشده‌کات، به‌ڵێ لێوه‌شاوه‌یی مام جه‌لالی تێدا ده‌بینم. هاوڵاتی: هاوپه‌یمانی یه‌کێتی و پارتی هاوپه‌یمانێتییه‌کی له‌مێژینه‌یه، ئه‌م هاوپه‌یمانییه چه‌ندی زیان له‌یه‌کێتی داوه بۆ کشانه‌وه‌ى کادیرانی خۆی و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه؟ هۆمه‌ر شێخ موس: ده‌بێت راستییه‌کی مێژوویی باس بکه‌م، میلله‌تی ئێمه له‌هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌تی له ناو کوردستانی باشوور، ده‌ردێکی کووشندهى چێشتووه له ناڕێکی ریزه‌کانی گه‌ل، چ له‌ناکۆکییه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پارتی و بارزانی و چ له‌ناکۆکییه‌کانی شۆڕشی نوێ‌دا، ده‌بێت ئه‌مه تێپه‌ڕێندرێت و هه‌موومان ده‌رسێکی تاڵمان لێ وه‌رگرت، مام جه‌لال به‌حیکمه‌تی گه‌وره‌یی خۆی له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود گه‌یشتنه رێکه‌وتنێکی ستراتیژی، نه یه‌کێتی توانی پارتی له‌ناو ببات و نه پارتیش توانی یه‌کێتی له‌ناو ببات، چونکه هه‌ردووکیان نفوسێکی جه‌ماوه‌رییان هه‌یه و ناتوانین نکوڵی لێبکه‌ین، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و راستییه مامه‌ڵه بکه‌یت و هه‌ڵسوکه‌ت بکه‌یت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه پارتی و یه‌کێتی هه‌موو شتێک له‌یه‌کتر قبوڵ بکه‌ن، ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شێوازی کاره‌کان بکه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌هه‌موو دونیا به‌م شێوه‌یه‌یه، پێم باشه هێزی ئۆپۆزسیۆن له‌کوردستان هه‌یه و ئه‌وه‌ش زیندووکردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دیموکراسییه و ده‌بنه چاو‌دێر به‌سه‌ر کاره‌کانه‌وه، ئه‌گه‌ر سیسته‌می سیاسیی له‌ده‌ستی دوو قوتب و فیفتی بهفیفتییهکهى جاران بێت ده‌توانن حوکمڕانیی کوردستان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت ده‌توانێت چاو‌دێر بێت، ئێستا له‌کوردستان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کرا و کۆمسیۆنیش ئه‌نجامه‌کانی په‌سه‌ند کرد، سه‌باره‌ت بهرێکهوتنهکهى پارتی و یه‌کێتی ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ک هه‌بێت وه‌کوو جاران نه‌بێت. هاوڵاتی: که‌واته ئه‌و رێکه‌وتنه ئهگهرنوێکرایهوه ده‌بێت چۆن بێت؟ هۆمه‌ر شێخ موس: ده‌بێت ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى روون و ئاشکرا بێت و هه‌موو شته‌کان به‌لای پارتیدا نه‌شکێته‌وه، هه‌تا مام جه‌لال له‌ژیاندا بوو هێزی خۆی و حه‌کیمی خۆی به‌کار ده‌هێنا پارتی نه‌یده‌توانی هه‌موو شته‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاربهێنێت، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ى دواییدا به‌داخه‌وه پارتی ره‌وشی یه‌کێتی له‌به‌رچاو نه‌ده‌گرت، قورسایی رێکه‌وتنه‌که نه‌ده‌هاته به‌رچاوو، ئه‌گه‌ر رێکه‌وتنی نوێ کرا ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌به‌رچاو بگیرێت و من پێم باشه هه‌ڵوێستی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن. هاوڵاتی: پێتان وایه ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێز له‌کوردستان بوونی هه‌یه، تا بتوانێت عه‌رشی ده‌سه‌ڵات بهێنێته له‌رزه؟ هۆمه‌ر شێخ موس: مه‌رج نیه ئۆپۆزسیۆن عه‌رشی ده‌سه‌ڵات بهێنێته له‌رزه، به‌ڵکو ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن ئۆپۆزسیۆنێکی چالاک بێت و قسه‌ى له‌سه‌ر که‌م و کورتییه‌کان هه‌بێت، کاتێک که ره‌خنه‌ى له‌بابه‌تێک گرت ده‌بێت به‌دیلی ره‌خنه‌که‌شی هه‌بێت، ئۆپۆزسیۆن ته‌نها نابێت ره‌خنه بگرێت به‌ڵام به‌دیلێکی باشم لێ نه‌بیستوون، ره‌خنه‌ى زۆر باشیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و بهههدهربردن و له‌سه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه گرتووه به‌ڵام نه‌مبیستووه به‌دیلێکی باشیان بۆ ره‌خنه‌کانیان هه‌بێت. هاوڵاتی: پێتان وانیه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات (یه‌کێتی و پارتی)یه‌وه ئۆپۆزسیۆن چاوترسێن کرابێت؟ هۆمه‌ر شێخ موس: ئه‌وه زوڵمه له یه‌کێتی ده‌که‌یت بۆ یه‌کێتی ئۆپۆزسیۆنی چاوترسێن کردبێت. هاوڵاتی: به‌ڵام تۆ ئه‌ندامێکی یه‌کێتیت ده‌کرێت به‌ناوی پارتییه‌وه وه‌ڵامت هه‌بێت؟ هۆمه‌ر شێخ موس: من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌ناو نفوسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی له‌رووی راگه‌یاندن و خۆپیشاندان و دیموکراسی له‌زۆر ناوچه‌ى دیکه‌ى هه‌رێمی کوردستان ئازادی زۆرتر هه‌بووه، بۆیه وه‌ڵامه‌که‌م ئاوها بوو، یه‌کێتی پێشتر ره‌وشی ناوخۆی لاواز بوو ئاماده‌یی گفتوگۆ بوو به‌ڵام له‌دوای شاڵاوی هه‌ڵبژاردن له‌دنیا وایه به‌شێوه‌ی توند قسه ده‌که‌ن، به‌ڵام سیاسه‌تمه‌داری تێگه‌یشتوو راسته‌وخۆ ده‌چنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و به‌هیوام بیرمه‌ندانی یه‌کێتی ئه‌و رێگایه‌ی گفتوگۆ بگرنه به‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆن زۆر به‌توندی ره‌خنه‌ى لێیان هه‌بووه. هاوڵاتی: پێشتر یه‌کێتی و گۆڕان دوو رێکهوتننامهیان کرد به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، تاچه‌ند له‌ناو یه‌کێتی رێگری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و رێکه‌وتنه؟ یا جارێکی تر یه‌کێتی و گۆڕان رێکدهکهونهوه؟ هۆمه‌ر شێخ موس: به‌پێی ئه‌وه‌ى پێشتر له‌نێوان رێکه‌وتنی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان له‌ساڵی 2008 و سه‌رده‌می ریفۆرم نێوه‌ندگیریم ده‌کرد، باڵێک له‌ناو یه‌کێتی و له‌ناو ریفۆرم ئه‌و رێکهوتننهى نێوان مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروانیان پێخۆش نه‌بوو ئه‌وه‌ش به‌رژوه‌ندی تایبه‌ت و حزبی و تاک لایه‌نه‌ى خۆیانی به‌دواوه بوو، من له‌وه دڵنیان له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی و گۆڕان له‌ئێستا پێیان خۆش نیه یه‌کێتی و گۆڕان بگه‌نه‌وه رێکه‌وتن، باڵه‌کانیش دیارن. هاوڵاتی: وه‌کوو کێ ئه‌گه‌ر ناوه‌کانیان ئاشکرا بکه‌یت؟ هۆمه‌ر شێخ موس: ناتوانم هیچ ناوێک بڵێم، به‌ڵام دیاره کێ له‌هه‌ردوولا رێگره. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌ئایینده یه‌کێتی و گۆڕان ببنه‌وه به‌یه‌ک حزب و یه‌ک ئامانجیان هه‌بێت؟ هۆمه‌ر شێخ موس: پێشتر هه‌تا دوای رێکهوتننامهى ده‌باشان جۆرێک له‌دڵنیایی هه‌بوو ئه‌گه‌ری شتێکی وا ببێت، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى یه‌کگرتنه‌وه‌ى یه‌کێتی و گۆڕان ئه‌گه‌رێکه له‌ئه‌گه‌ره مه‌حاڵه‌کان، به‌ڵام له‌سیاسه‌تیشدا هیچ شێتێکی مه‌حاڵ نیه.
لایه‌نه سیاسییه ناڕازییه‌کان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، چه‌ندین به‌ڵگه‌ى پێشلێکارییان داوه‌ته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. نه‌جات ئه‌حمه‌د ژماره‌یه‌ک لایه‌نى سیاسیى که میسداقییه‌تى شه‌ره‌فیان به چاودێرى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق واژۆکردوە، ناڕازین له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان و رایده‌گه‌یه‌نن که یه‌کێتى و پارتى پابه‌ندى ئه‌و میسداقه شه‌ره‌فه‌ى نێوانیان نه‌بوونه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و گلەییهکانیشیان به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان داوه. په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌ف، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ئاماده‌کرابوو له 24 خاڵى سه‌رکى و چه‌ند بڕگه‌یه‌ک پێکهاتبوو بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى لایه‌نه‌کان له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌کاته‌وه تا رێز له ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن بگرن و سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردستانییه‌کانیش واژوویان له‌سه‌ر ئه‌و په‌یماننامه‌یه کردبوو. به‌شێک له لایه‌نه‌کانى به‌شداربوونى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هێما بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که دوولایه‌ن به‌و په‌یماننامه‌یه پایه‌ند نه‌بوون و ساخته‌کارى زۆریان کردووه، راشیدهگهیهنن پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش دوودڵى خۆیان سه‌باره‌ت به‌و جیهازانه خستووه‌ته‌ڕوو. هیمداد حه‌مه‌د عه‌لى رێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به وت «له دوا کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق و به راشکاوى پێمان وتن که سه‌دان به‌ڵگه‌مان له‌به‌ر ده‌سته که ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌ر له زاخۆ وه تا خانه‌قین له‌ژێر پرسیاردایه و سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و چه‌ند لایه‌نێک که به‌شدار بوونه له‌و په‌یمانامه‌یه پێشلکارییان کردووه«. وتیشى «که‌چى ئه‌وان وتیان ئێمه راوێژکارین و روونکردنه‌وه‌ى ته‌واوى خۆمان ده‌ده‌ین له‌سه‌ر کۆى پرۆسه‌که‌و هه‌موو دیکۆمینتهکانى لایه‌نه‌کان و ئه‌وه‌ى خۆشیان کۆیان کردبووه‌وه ده‌یکه‌ن به راپۆرتێک و ده‌یده‌ن به کۆمسیۆن». رێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان روونیشی کرده‌وه «به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانمان وتووە هه‌ندێک لایه‌ن رێزیان له‌م په‌یماننامه‌یه نه‌گرتووه، به تایبه‌تى یه‌کێتى و پارتى و خروقاتیان به به‌رنامه کردووه«. جگه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێنج لایه‌نى دیکه‌ش سکاڵا‌و تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژارنه‌کان هه‌یه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که سکاڵا‌و گله‌ییه‌کانیان گه‌یاندووه‌ته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کیتى و پارتى به پێشلکاریى به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یماننامه‌یه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. به‌پێى ئه‌و په‌یماننامه شه‌ره‌فه‌ى که لایه‌نه‌کان له هه‌ولێر ئیمزایان کردووه، ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداربووه‌کانى ناو ئه‌و په‌یماننامه‌یه پێوه پابه‌ندبن، هه‌ر لایه‌نێکیش پابه‌ند نه‌بێت، به‌پێى ناوه‌ڕۆکى په‌یماننامه‌که مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. سه‌لیم کۆیى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان له لێدوانێکیدا به راگه‌یاند »ئه‌و په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌فه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان مۆرمان کرد زۆر گرنگ بوو، پێویسته ئه‌وه‌ى پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بێت گه‌وره‌ترین سزا وه‌ربگرێت» . به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان که یه‌کێک بوو له‌وانه‌ى واژووى له‌سه‌ر ئه‌و میسداقییهته واژوو کردبوو وتیشى «ئه‌و گرێبه‌سته‌ى که کراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایه‌ى ئه‌م جیهازهى درووستکردووه به لامه‌رکه‌زى کراوه‌و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانیش ئه‌و گرێبه‌سته نه‌کراوه به‌ڵکو له تورکیاوه ئه‌نجامدراوه تا ئه‌و وڵاته تێیدا به‌رپرسیار نه‌بێت له ئه‌نجامه‌کانى، دیاره ئه‌وه ویستى ئه‌وان بووه به‌ڵگه‌ش لاى ئه‌وان هه‌بووه که به‌و جۆره‌یه«. له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى پێشتر نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاچه‌ند درکى ئه‌وه کردبوو که گرفت له جیهازهکاندا هه‌یه، به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان وتى »به‌شى هه‌ڵبژاردنى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان راپۆرتیان ههیەو باسیان له‌و گرفتانه کردووه که ئێستا روویداوه و کۆمسیۆن هیچ وه‌ڵامێکى نه‌بووه، ئێمه گله‌یى ئه‌وه‌مان کرد که پێویست بوو ئه‌و راپۆرته به لایه‌نه سیاسیه‌کانیش بدرایه، تا ئێمه‌ش ئاگادار بین». ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان، ره‌تیده‌کاته‌وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوودڵ بووبێتن له جیهازى هه‌ڵبژاردنه‌کان و رایده‌گه‌یه‌نێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجامه‌کانیان قبوڵکردووه. بێگه‌رد تاڵه‌بانى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتانى کوردستان و ئه‌ندامى به‌شداربووى ئه‌و په‌یمان نامه‌یه‌ى شه‌ره‌فه که واژووى له‌سه‌ر کردووه به وت «من ئاگادارى هیچ قسه‌یه‌کى له‌م شێوه‌یه که نه‌تەوه یه‌کگرتووه‌کان کردبێتى و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌تیجه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ره‌تکردبێته‌وه« وتیشى «ئه‌وه‌نه‌ى من ئاگاداربم ئه‌وان ته‌ئیدى ئه‌نجامه‌کانیان کردوه، وه‌ک ده‌بینین ئێستا دێن سه‌ردانى پارته کوردییه‌کان ده‌که‌ن و سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ن تا کار بکرێت له‌سه‌ر ئه‌نجامان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت«.
زیانلێکهوتوهکانى هه‌ڵبژاردن گه‌شبینن به بڕیاره‌کانى په‌رله‌مان، یه‌کێتى و پارتیش ده‌ڵێن لارییان نییه له‌هه‌نگاوه‌کان ئه‌گه‌ر یاسایی بن. ئارا ئیبراهیم هه‌ریه‌که له پارتى و یه‌کێتى که سوودمه‌ندى یه‌که‌م و دووه‌مى ههڵبژرادنهکانى ئه‌نجومه‌نى نوینه‌رانى عێراقن له‌ناو لایه‌نه کوردییه‌کاندا، ده‌ڵێن لارییان نییه له رێوشوێنه یاساییه‌کانى په‌رله‌مان، ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌کانى به توند ده‌زانن. هاوکات لایه‌نه زیانلێکه‌وتووه‌کانیش چاوه‌ڕوانن دواى پێداچوونه‌وه ده‌نگه‌کانیان زیادبکات. دوێنێ کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجامى هه‌زارو 21 وێستگه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کۆمسیۆنى ناچارکرد هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ى چه‌ند لایه‌نێک له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان. زانا رۆستایى، په‌رله‌مانتاری کۆمه‌ڵى ئیسلامی به هاوڵاتی وت «ئه‌وه‌ى دوێنێ کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان بڵاویکرده‌وه که هه‌زارو 21 وێستگه‌ى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، ده‌رخه‌رى ئه‌و راستییه‌یه که ساخته‌کارییه‌کى زۆر گه‌وره له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کراون، بۆیه کۆمسیۆن ناچاره رێکارو بڕیاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جێبه‌جێ بکات». ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له کۆبوونه‌ویه‌کى نا ئاسایداو به ئاماده‌بوونى 165 په‌رله‌مانتار بڕیارێکى 11 خاڵى په‌سه‌ند کرد، که به‌پێى بڕیاره‌که لەسەدا ١٠ی ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراق به ده‌ست هه‌ژمار بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌راوردى ئه‌و ده‌نگانه بکرێت که له‌ئه‌نجامى ئه‌لیکترۆنیدا له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه راگه‌یه‌ندراوه. له‌دانیشتنه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا، هێما بۆ ئه‌وه‌شکراوه ئه‌گه‌ر جیاوازى ده‌نگه‌کان بگاته لەسەدا 25ی ئه‌وا سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان به ده‌ست هه‌ژمار ده‌کرێته‌وه. ئه‌گه‌ر کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى 11 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جێبه‌جێنه‌کات په‌رله‌مان ده‌توانێت هه‌نگاوى دووه‌م بنێت که بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کۆمسیۆن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن له سه‌رتاسه‌رى عێراق. ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق یه‌ک مانگى له‌به‌رده‌سته بۆئه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵوه‌شینێته‌وه. ئه‌مین به‌کر، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێکدا به وت «په‌رله‌مان دانیشته‌که‌ی به کراوه‌یى هێشتۆته‌وه، بۆیه بۆ دانیشتنى داهاتوو پێویست به نیسابى یاسایى ناکات، به‌ڵکو ته‌نها ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى بڕیارى دانیشتن بدات کۆبونه‌وه ئه‌نجامده‌درێت». هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، پڕۆژه یاسایه‌کیان وه‌کو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن ئاماده کردووه و خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ کراوه، ئه‌گه‌رى هه‌یه یاسا ده‌ربکرێت بۆ ئیقالهکردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیاران. هاوکات زانا رۆستایى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مان گۆڕانکارى له ژماره‌ى کورسى قه‌واره سیاسییه‌کان دروست ده‌کات و هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ى که ده‌رچوون بۆ گه‌شتنه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌نگیان ساخته‌یه نامێنن و ئه‌وانه‌ى ده‌نگى خۆیان هێناوه ده‌چنه ئه‌نجومه‌ن». رۆستایى، هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد که «ساخته‌کارییه‌کان زۆرن و به‌به‌ڵگه سه‌لمێندراون ئاماده‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ساخته‌کارییانه ئاشکرا بکرێن به‌ته‌واوى ده‌رئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه«. له‌دانیشتنه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، ته‌نها فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و موقته‌دا سه‌در به‌شدارى دانیشتهکهیان نه‌کردووه و هه‌موو کوتله‌کانى تر به‌شدارییان کردوو، زانا رۆستایى واى وت. ده‌رباره‌ى بۆچونى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، وته‌بێژى یه‌کێتى ده‌ڵێت «هه‌ر بڕیارێکى یاسایى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان له چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراقدا بێت له‌گه‌ڵیدان». سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌لێدوانێکیدا به هاوڵاتی وت «هه‌ر بڕیار‌و رێکارێکى یاسایى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان بدرێت که له چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراقدا بێت ئێمه وه‌کو یه‌کێتى له‌گه‌ڵیداین و کێشه‌مان له‌سه‌ر نییه«. هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت وه‌کو پارتى به‌لایانه‌وه ئاساییه ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست هه‌ژمار بکرێنه‌وه. تارق گه‌ردى، جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێکدا به وت «هه‌ر بڕیار‌و یاسایه‌ک له چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا بێت له‌گه‌ڵیداین، چونکه ژماردنه‌وه‌ى له‌سه‌دا 10% ده‌نگه‌کان و بهراوردکرنى به ده‌نگه ئه‌لیکترۆنییه‌کان ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ساخته‌کارى هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خۆیان بۆ بگه‌رێته‌وه«. وتیشی» پارتى خۆى ده‌زانێت ئه‌و ده‌نگدانه‌ى له پارێزگاى سلێمانى هێناویه‌تى ده‌نگى راستى خۆى نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست هه‌ژمار بکرێته‌وه ئه‌وه له قازانجى ئێمه و لایه‌نه ناڕازییه‌کانى وه‌ک گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو و هاوپه‌یمانیدایه، ئه‌و لایه‌نانه‌ش حه‌قى خۆیانه خه‌ڵکێک که ده‌نگى پێداون و متمانه‌ى پێکردوون ده‌نگه‌کانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه«. له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و له‌ئێستادا ئه‌و لیژنه‌یه خه‌ریکى لێکۆڵینه‌وه‌ن لهساختهکارییهکانى هه‌ڵبژاردن. جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زۆر «توند» بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون که ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق په‌له‌ى نه‌کردایه و چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى لیژنه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى بکردایه. هەفتەی رابردوو برێت ماکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش لە عێراق و سوریا، لە سلێمانی لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکاندا کۆبوویەوە سەبارەت بە نیگەرانیەکانیان، داوای بەشداری لەو لایەنانە کرد لە پڕۆسەی سیاسی عێراق. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى بە هاوڵاتی راگەیاند «ماکگۆرک وتی پێمانباشه ئێوه به‌شداریى په‌رله‌مان و پرۆسه‌ى سیاسی عێراق بکه‌ن و بچنه ناو حکومه‌ت، تازه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه‌و، بووه به‌به‌شێک له‌رابردوو و بووه‌ته ئه‌مرى واقع. ئێمه ئارامى ساسییمان ده‌وێت له‌هه‌رێمى کوردستان و له‌عێراقیش».
هەرێم جەعفەر قەوارە سیاسییەکانی ناو پەڕلەمانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بەسەر سێ بەرەدا دابەشبوون. بەرەی مەرجەعەکانی شیعە کە زیاتر دەکەونە نەجەف و کەربەلا، بەرەی سەر بە ئێران و بەرەی سەر بە ئەمریکا. بەهۆی بوونی کەمینەی جیاوازی سوونە و تورکمانەکان، سعودیە و تورکیاش ڕۆڵێکی لاوەکی دەگێڕن لەناو کایە سیاسییەکانی عێراقدا. چەند میدیایەکی عێراقی و بیانی ناوی چەند کەسایەتییەک ئاشکرا دەکەن کە چانسی ئەوەیان هەیە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەرگرن. گۆڤاری فۆڕن پۆلیسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کردووە کە دوای بە دوای ئاشکرا بوونی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی عێراق، قاسم سولەیمانی نوێنەری ئێرانی بۆ پەڕلەمانی بەغداد ناردوە تاکو دڵنیا بێت کە بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ناو پەڕلەمانی داهاتووی عێراقدا بەرگری لێدەکرێن، ڕەنگە لە ئێستادا عەبادی شانسی بوونەوەی بە سەرۆک وەزیرانی زۆر بێت چونکە ناوبراو شیعە و ڕکابەرەکانیشی هێندەی ئەو سەرکەوتنیان بۆ عێراق بەدەست نەهێناوە، بەڵام ئەگەر عەبادی نەتوانێت ئەو پۆستە وەربگرێتەوە ئەوا ئاسان نابێت کە پێشبینی بکرێت کە کێ دەتوانێت ئەو پۆستە بۆخۆی مسۆگەر بکات. فۆڕن پۆلیسی ناوی چەندین کاندیدی ئاشکرا کردوە کە ئەگەری زۆرە یەکێکیان ببنە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لەبەر ئەو هۆکارانەی کە باس کراون، بەڵام ناوی ئەو کەسانەی لێدوانیان داوە لەبەر هۆکاری ئەمنی ئاشکرا نەکراوە. حەیدەر عەبادی، ئەو یەکێکە لە پێشەنگەکانی بردنەوەی ئەو پۆستە ئەگەر چی هاوپەیمانێتییەکی ئەو لە هەڵبژاردنەکان پلەی سێهەمی بە دەستهێنا. عەبادی تەمەن ٦٦ ساڵ، لە بەریتانیا ئەندازیاری کارەبای خوێندوە و لە خێزانیکی دیاری بەغدای پایتەختە. لە ماوەی ساڵانی دەسەڵاتی نیازپاکی خۆی بەرامبەر بە دراوسێکانی وەک سعودیە و تورکیا نیشانداوە. یەکێکی دیکە لە خاڵە بەهێزەکانی حەیدەر عەبادی سارد کردنەوەی شەڕی تائیفی عێراقە. پێشتر براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی عێراق، موقتەدا سەدر، ئاشکرای کردبوو کە ئەو خولی دووەمی سەرۆک وەزیرانی دەبەخشێتە عەبادی بەتایبەت ئەوەی کە نایەوێت هیچ کەسێک لە سەرکردەو میلیشیا شیعەکانی وەک هادی عامری بێنە ناو دەسەڵات بەڵام ئەم لێکدانەوە لەسەر بنەمای تێڕوانینی پێشووی سەدرە دەربارەی عەبادی. ئەگەرچی عەبادی خۆی وەک کەسێکی گەندەڵ تەماشا ناکرێت و بە کەسێکی نیەت پاک دادەنرێت، بەڵام ئەو هێشتا لە ناو خەڵک وەکو کەسێکی لاواز سەیر دەکرێت، کاتێک دێتە سەر نەهێشتنی گەندەڵی ئەوانی دیکە. مامۆستایەکی سیاسی عێراق سەبارەت بە عەبادی لەو بارەیەوە ئاشکرای کرد «ئەو بە کەمی دەتوانێت شتێک بگەیەنێتە جێی خۆی و زۆرێک لە کردارەکانی مالیکی دووبارە کردەوە». یەکێک لە خاڵا لاوازەکانی عەبادی ئەوەیە کە نەیتوانی زاڵی حزبی دەعوە لە دەستەی دژەی گەندەڵی عێراق کەمبکاتەوە، جیا لەمانەش، خەڵکی عێراق چەند جارێک ناڕەزایەتییان دژی حکومەتی پێشوو دەربڕیوە. بە ئامادەبوونی نوێنەری عەبادی لە کردنەوەی یاریگای نەجەفدا کە چەن ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن بوو، خەڵکی ناو یاریگاکە هاواریان دەکرد «ئێوە هەموو دزن». هەندێکیش پێیان وایە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چانسی کەمی بۆ عەبادی هێشتۆتەوە چونکە ئەو تەنها ٤٢ کورسی بەدەستهێناوە> عەلی دەوەی لازیم ناوبراو تەمەنی ٥٣ ساڵە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە پارێزگای میسانە و یەکێکە لە بژاردەکانی سەدر کە خاوەنی ٥٤ کورسیە شارەزایەکی سیاسی عێراق پێی وایە کە «ئەوەی لیستی براوەی عێراق لە پشت عەلی ە، ئەوا چانسی ئەو زیاد دەکات» بۆ بوونی بە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٤، بەربژێری سەدریەکان بوو بۆ سەرۆک وەزیران و وەک پیاوێکی ماندوونەناس و ڕاستگۆ و دڵسۆز سەیر دەکرێت. زۆربەی بەرپرسانی عێراق، بە چەندین ئۆتۆمبێلی گولە نەبڕ دەپارێزرێن کاتێک دەرچوونیان هەیە، بەڵام عەلی لازیم بە تەنها دەچێتە ناو شەقام و بازاڕەکانی شاری عەمارەی میسان دەستکەوتەکانی وەک پارێزگار، وای لێ کردوە وەک پاڵەوانێکی نیشتیمانی تەماشا بکرێت. میسان چەند کاتژمێرێک کارەبای لە بەغداد زیاتر هەیە و چەند جار بیندراوە لەگەڵ کرێکارانی سەر شەقامەکان کاری کردووە، لەگەڵ ئەوەش ناوبراو دوور نیە لە ڕەخنە، لەژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتێکی (نیو یۆرک تایمز) ناوبراو لەناو دێراوەکانی باشووری عێراق گەورە بووە و لە سەردەمی سەدام حوسەین زیندانی بووە و لە کارگەی شەکر کاری کردوە سەڕەڕای بوونی بڕوانامە لە زانستە ئیسلامیەکان. بەڵام شیکارێکی سیاسی عێراق دەپرسێت «چۆن دەبێت پارێزگار کاتی خۆی بە سڕینەوەی شەقامەکان بەسەر ببات؟ ئەگەر ئەو کاریگەر بوایە، ئەوا یاسای دەچەسپاند و وای دەکرد خەڵک خۆیان خاشاکی خۆیان پاک بکەنەوە» هادی عامری خەڵکی پارێزگای دیالەیە و تەمەنی ٦٣ ساڵە. لیستەکەی دووەم زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەکانی عێراقی بردەوە. ئەو چەند جارێک ڕۆڵی خۆی لە سیاسیەوە بۆ سەربازی و بە پێچەوانەوە گۆڕیوە. ئەو سیخوڕی ئێران بووە و یارمەتی ئەمریکییەکانیشی داوە لە داگیرکردنی عێراقدا. پاشان بوە دوژمنی ئەمریکا و دواتریش لەگەڵ ئەمریکا دژی داعش دەجەنگا. وەک سەرکردەیەکی شیعە، ماوەیەک دژی چەکدارە سووننە یاخیەکان دەجەنگا و ماوەیەکیش هاوکاری دەکردن و لەگەڵیان دەجەنگا عامری بە ٤٧ کورسیەوە، ئەگەری هەیە کە ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو. لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بوو، بەڵام بە بەراورد بە وەزیرەکانی دیکە تەواو گەندەڵ نەبوو بۆیە تا ڕادەیەک ناوبانگی باش بوو، بەڵام لە کاتی جەنگی دژی داعش، پەرۆشی خەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشا. بە وتەی شارەزایەکی پرسی عێراق، ناوبراو چانسی هەیە کە ببێتە سەرۆک وەزیران بەڵام ئەگەر بێت و پشتگیری سەدر بەدەست بهێنێت، هادی عامری فارسی بە تەواوی دەزانێت و پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ سوپای پاسداران و حزبوڵا هەیە ئەمەش واشنتن نیگەران دەکات بۆ بوونی بە سەرۆک وەزیران. عەلی عەلاوی تەمەنی ٧٠ ساڵە و خەڵکی شاری بەغدادە. چەندین ساڵ وەک وەزیری بەرگری و دارایی و بازرگانی خزمەتی کردوە. بڕوانامەی لە زانکۆی هارڤارد هەیە و لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق لە بەریتانیا دەژیا. لە دەرەوەی وڵات کاری دژی حکوومەتی بەعس لە عێراق کردوە. شارەزایەکی سیاسی عێراق پێی وایە عەلی عەلاوی ئەو مەرجانەی تێدایە کە ببێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق. نوری مالیکی کە بە پیاوە دڵسۆزەکەی حزبی دەعوە ناسراوە و لە ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٤ سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە. لە ماوەیەدا عێراق هەندێک گۆڕانکاری بە ژێرخانی ئابووری و ژیانی ڕۆژانەی بینی. بەڵام توندوتیژی و گەندەڵی و شەڕی تائیفی پەرەی سەند. گەڕانەوەی مالیکی سەختە چونکە تەنها ٢٥ کورسی پەڕلەمانی هێناوە و بەجۆرێکیش پاڵپشتی ئێرانی لەدەستداوە. تاکە ڕێگا بۆ مالیکی تاکو ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران، بەدەستهێنانی دەنگی کورد و سوونەکان و ئەمریکا و سعودیەیە بەوەی ناوبراو لەگەڵ سەدر پەیوەندی خراپی هەیە. لە ساڵی ٢٠٠٨ مالیکی سوپای نارد تاکو چەکدرانی سەر بە سەدر لەناو ببەن و شەڕ و پێکدادان ڕوویدا. ساڵح ئەل حەسنەوی وەزیری پێشووی تەندروستی عێراق بوو و یەکێکە لەو ناوانەی کە ئەگەری زۆرە سەدریەکان بۆ سەرۆک وەزیرانی کاندیدی بکەن. ناوبراو تەمەنی ٥٨ ساڵە و خەڵکی باشووری کەربەلایە، بە کەسێکی تەکنۆکرات و سەربەخۆ ناسراوە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسەینەوە، ساڵح ئەل حەسنەوەی هاتە ناو سیاسەتەوە. پڕۆفیسۆری دەرووناسیە و کاندیدی عێراق بوو بۆ بوون بە سەرۆکی یونسکۆ لە ساڵی پاردا. ئەوەی کەسێکی تەکنۆکراتە ڕەنگە یارمەتی بدات کە ئەو پۆستە بەدەست بهێنێت، بەڵام کاتێک وەزیری تەندروستی بوو، ڕۆڵی کاریگەری نەبوو. نەخۆشخانەکان وێران بوون و پڕبوون لە گەندەڵی جیاواز> عادل عەبدول مەهدی تەمەنی ٧٦ ساڵەو و زمانی فەڕەنسی دەزانێت. لە بواری ئابووریدا شارەزای هەیە و ماوەیەکیش ئایدۆلۆژیای ماوییەکانی هەڵگرتبوو. لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا، وەک وەزیری دارایی و نەوت کاری کردوە. کاتێکیش جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو لەگەڵ ئەمریکا و ئێران پەیوەندی باش بوو. هەروەها پەیوەندی باشی لەگەڵ حزبی دەعوا هەیە و نەیاری سەرسەختی عەمار حەکیمە. عادل عەبدول مەهدی یەکێک دەبێت لەوانەی کە ڕەنگە هەڵبژێردرێت بۆ کەمکردنەوەی خوێن ڕشتن و پاراستنی ئاسایشی وڵات. ئەیاد عەلاوی لە لایەن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بۆش وەک سەرۆک وەزیران لە ساڵی ٢٠٠٤ هەڵبژێردرا. عەلاوی تەمەن ٧٣ ساڵ، خەڵکی بەغدادە و کوتلەکەی ٢٢ کورسی بردەوە. لە ساڵی ٢٠١٠، کورسی زیاتری لە مالیکی هێنا، بەڵام نەیتوانی هاوپەیمانی زیاتر لە مالیکی دروست بکات. عەلاوی بە کەسێکی شیعی عیلمانی ناودەبرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی پێشووی ڕژێمی عێراق هەیە، لە لایەن هەندێک لە کوردەکان و شیعەکان کێشەی بۆ دروست دەبێت. پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا باشە ئەمەش وای لێکردوە لەگەڵ ئێران دوو نەیار بن بۆیە چانسی کەمە کە ببێتە سەرۆک وەزیران. تاریق نەجم تەمەنی ٧٢ ساڵە و خەڵکی پارێزگای زیقارە. یەکێکە لە لایەنگر و دڵسۆزانی حزبی دەعوە. سەرۆکی ستافی بەڕێوەبەری نوری مالیکی بوو کاتێک مالیکی سەرۆک وەزیران بوو ئەمەش وای کرد کە هەوڵبدات لە ساڵی ٢٠١٤ جێی مالیکی بگرێتەوە. کەسێکی ئیسلامیە و لە وڵاتی میسر خوێندوویەتی. پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ واشنتن و تاران و ئەنقەرە هەیە. یەکێکە کە دەتوانێت باڵەکانی عەبادی و مالیکی پێکەوە گرێبداتەوە. شیکەرەوەکی سیاسی عێراق، پێی وایە کە ناوبراو دەتوانێت دەنگی عەبادی و مالیکی بەدەستبهێنێت ئەگەر ببێتە کاندیدی حزبی دەعوە. دیا ئەسەدی یاساناسە و خەڵکی بەسڕەیە. تەمەنی ٤٩ ساڵە و ئینگلیزییەکی زۆر باش دەزانێت. ڕۆڵی هەبووە لە دروستکردنی پەیوەندی نێوان دیپلۆمات ومیدیا جیهانیەکان لەگەڵ وڵاتی عێراق. ئەگەری هەیە کە ناوبراو ببێتە سەرۆک وەزیران بەڵام ڕکابەری بەهێزتری هەیە. لە لایەکی ترەوە بەپێی هەندێک لە میدیا عێراقیەکان موقەدا سەدر، جەعفەر محەمەد باقر سەدر کە ئامۆزای خۆیەتی، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستنیشانکردوە کە هاوکات لە ناو حزبی دەعوەدایە.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى ئاماژه به‌وه کرد، ئه‌مرۆ کاتژمێر 4ى پاشنیوه‌ڕۆ بۆ جارى سێیه‌م هه‌وڵى ته‌واوکردنى نیسابى یاسایى ده‌ده‌ن بۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ساخته‌کارییه‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بریارى له‌سه‌ر بدرێت. زانا رۆستایى، ئه‌ندامى فراکسۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى وتى"ئه‌وه سێیه‌م هه‌وڵه بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى یاسایى بۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئاماده بێت، چونکه رۆژ به‌رۆژ مه‌ترسییه‌کانى ساخته‌کارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌رده‌که‌ون، بۆیه به‌پێویست ده‌زانرێت چاره‌سه‌رێک بۆ دۆخه‌که بدۆزرێته‌وه، ئمرۆ له‌به‌غداین و هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ین تا کۆبونه‌وه‌که بکرێت". رۆستایى ئه‌وه‌شى خسته‌روو، په‌رله‌مانى عێراق پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانیش که بارودۆخ ئاساییى بوو به زه‌حمه‌ت ده‌یتوانى نیسابى یاسایی ته‌واو بکات، ئێستا کوتله براوه‌کان که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان وا ده‌خوازێت ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ک خۆى بێت و به‌شدارى نه‌که‌ن. ئه‌و په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ، باسى له‌و فراکسۆن و کوتله سیاسییه‌کان کرد که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان کۆبونه‌وه‌که بکرێت که پێکهاتوون له فراکسۆنه‌کانى( ده‌وله القانون، ئیستلافى ئه‌یاد عه‌لاوى، حیزبى ده‌عوه رێکخستنى عێراق، فه‌زیله، تورکمان، مه‌سیحى، ته‌یارى مدنى). هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که کاتژمێر 4ى پاشنیوه‌ڕۆ هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر ساخته‌کارییه‌کان ئه‌نجام بدرێت و بریارى له‌سه‌ر ده‌ربچێت به ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان بێت یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کان بێت. هاوکات، سه‌لیم جبورى، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له بانگێشتامهیهکى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتارانى عێراق کردووه بۆ کۆبونه‌وه له‌سه‌ر ساخته‌کارییه‌کانى هه‌ڵبژاردن. سه‌لیم جبورى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند: هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامان به‌شداربن و کۆبونه‌وه‌که بکه‌ین بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه". ئه‌م هه‌وڵه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه بۆ جارى سێیه‌مه‌و له یه‌که‌م جار‌و دووه‌مجاردا نه‌یانتوانى نیسابى یاسایى ته‌واو بکه‌ن. کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق دواى ئاشکراکردنى ده‌رئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن، تا به‌روارى 30 ئه‌م مانگه‌ى داناوه بۆ قه‌واره سیاسییه‌کان بۆ تانه‌دان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق.
سازدانی: بنار هیدایه‌ت له‌چاوپێکه‌تنێکی رۆژنامه‌ى هاوڵاتی دا ، بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، باس له‌دۆخی ناوخۆی حزبه‌که‌ى ده‌کات و ده‌ڵێت « هه‌ر ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌ب سیاسیی خۆی له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دزیبێته‌وه پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بکرێت، ئاشکراشیده‌کات تا ئێستا له‌ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دا هه‌یه پشتیگری له‌به‌رهه‌م ساڵح ده‌کات». هاوڵاتی: دوای ئەوەى لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک کورسیتان بەدەستهێنا، ئەوە لەچاوەڕوانی یەکێتیدا بوو؟ بێگەرد تاڵەبانی: بەر لەهەڵبژاردنەکان دۆخی ناوخۆی یەکێتی لەئاست خواستی هیچ ئەندامێکی یەکێتیدا نەبوو، بەڵام پێموایە لە هەر خاڵێکی چارەنووسسازدا یەکێتی توانیویەتی ناوماڵی خۆی رێکبخاتەوە و گوتاری بۆ جەماوەرەکەى هەبێت، بەڕاستی یەکێتی خاوەنی جەماوەرێکی بەوەفایە و قاعیدەى یەکێتی لەهەموو رووداوە چارەنووسسازەکان توانیویەتی دەست بەحزبەکەى خۆیەوە بگرێت، لەبەر ئەوە ئەوەندەى گوێمان لەجەماوەرەکەى خۆمان دەگرت گەشبین بووین بەوەى جەماوەری یەکێتی دەتوانێت یەکێتی لەهەموو ئەگەرەکان رزگاربکات و لەئاستی ئەو کورسیی و دەنگانەدا بووین جەماوەری یەکێتی بۆ حزبەکەیان بەدەستیان هێنا، لەگەڵ ئەوانەشدا یەکێتی رێژەى کورسییەکانی کەمیکردووە، ئێمە 21 کورسیمان هەبووە و هاتوینەتە سەر 18 کورسی، قاعیدەى یەکێتی بەهێزە و دەیانەوێت دەست بە رێبازەکەى جەنابی مام جەلالەوە بگرن، لەناو یەکێتی کێشە و گیروگرفت زۆر هەیە و ناتوانین نکوڵی لێبکەین، کێشەمان هەبووە و بەشێک لەکێشەکان لەکاتی هەڵبژاردن راوەستێنران و لەدابەشبوونی سەرکردایەتی ئەم حزبە بەسەر ناوچە جیاجیاکانەوە ئەوەی نیشاندا سەرکردایەتی هاتۆتە ژێر باری ئەوەى جەماوەری یەکێتی چی لێ داوا دەکات. هاوڵاتی : بەڵام بەشێک لە سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسییەکان خۆیان لەبانگەشە نەدزییەوە؟ بێگەرد تاڵەبانی: دەبێت لەکۆبوونەوەى سەرکردایەتی هەڵوەستە له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکرێت و هۆکارەکەى بخرێتە روو، چونکە هەیە تا ئێستا لەناو سەرکردایەتی پشتیوانی لە کاک بەرهەم دەکات، وە لەناو سەرکردایەتی هەیە نەیویستووە بچێتە ژێر باری ئەو بەرپرسیارێتییەی حزب پێی سپێردراوە، دیارە کێ کاریکردووە و کێ کاری نەکردووە، دەبێت سەرکردایەتی لەکۆبوونەوەى خۆی قسەى لەسەربکات. هاوڵاتی: چەند کەس بەژمارە لەناو سەرکردایەتی پشتیوانی لەبەرهەم ساڵح دەکەن؟ بێگەرد تاڵەبانی: من ناتوانم بڵێم چەند کەس، خۆتان بینیتان لەکاتی رۆیشتنی بەرهەم ساڵح لەیەکێتی کەسیان لەگەڵی نەرۆیشتوون، بۆچی نەڕۆیشتوون ئەوەیان نازانم، دیارە دەبێت خۆیان وەڵامی ئەوە بدەنەوە، بەڵام هەیە لەناو سەرکردایەتی پشتیوانیان لەبەرهەم ساڵح کردووەو دەکات. هاوڵاتی: بەناو نا بەڵکو بەژمارە چەند سەرکردایەتی هەیە پشتیوانی لەبەرهەم ساڵح بکات؟ بێگەرد تاڵەبانی: ناتوانم ژمارە بڵێم، راشکاو دەبم لەگەڵت بەر لەهەڵبژاردن بەجۆرێک بووە و رەنگە ئێستا بەجۆرێکی تر بێت. هاوڵاتی: بەرز بوونەوەى باڵانسی هێزی یەکێتی گەڕانەوەى ئەو سەرکردانەى بەدواوە بووە؟ بێگەرد تاڵەبانی: وەکو خۆم وای دەبینم، بەهێزبوونەوەى یەکێتی رێگریی کردووە لەچوونە دەرەوەى ژمارەیەک بەرپرسی یەکێتی بۆلای بەرهەم ساڵح. هاوڵاتی: ئەم هەڵبژاردنە ئەوەى دەرنەخستووە یەکێتی قاعیدەیەکی بەهێز و سەرکردایەتیەکی تا رادەیەک ئیهمالی هەیە؟ بێگەرد تاڵەبانی: ناکرێت بڵێی سەرکردایەتییەکی ئیهمالی هەیە، لەناو هەموو سەرکردایەتییدا کێشە نیە، لەناو ناوەندی ململانێیەکەدا نیە، هەیە لەناو سەرکردایەتیی بەرژەوەندی خۆی وەلاناوە و کار بۆ یەکێتی دەکات، ئێمە بەقۆناغی دوای جەنابی مام جەلال تێپەڕیوین کە قۆناغێکی سەخت بووە، ماوەیەکی زۆر نیە جیاوازییەکان لەسەردەمی مام جەلال هەبووە بەڵام مام جەلال پیاوێکی حەکیم بووە و ئەگەریش ناکۆکییەکان گەیشتبنە لووتکە رەنگە مام جەلال لە داوەتێکدا هەمووی چارەسەرکردبێت و هەموو سەرکردایەتی یەکێتیش حورمەتی جەنابی مام جەلالی لابووە، بەڵام لەدوای جەنابیان ئەوەى گرفت بوو کەسێک نەبوو ببێت بەچەتر و کۆکەرەوەى جیاوازییەکان، هەمووی لەپێگەى خۆیەوە تەماشای کێشەکانی دەکرد و ئاساییە رێبەرەکەت لەدەست دەدەیت ئەم حزبە لەناو سەرکردایەتی ململانێ بۆ شوێنگرتنەوەى مام جەلال بۆ بەرژوەندی تایبەت دروستبێت، ئەمە حاڵەتێکە دروست بوو لەناو یەکێتیدا، بەڵام لەناو قیادەى یەکێتی کەسانێک هەبووە کاری بۆ نزیککردنەوەى بیر‌ورا جیاوازەکان کردووە. هاوڵاتی: ئەوەى باسی دەکەیت کێیە بۆتە هۆی کۆکەرەوەی ناکۆکییەکانی ناو یەکێتی؟ بێگەرد تاڵەبانی: لەماوەکانی رابردوو کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی وەستێنرا، بەڵام بافڵی مام جەلال توانی ئەو بەستەڵە بشکێنێت و توانی مەکتەبی سیاسیی لەسەر مێزی کۆبوونەوەى ماڵی مام جەلال کۆبکاتەوە، پێشتر ناوەندی بڕیار دروستبوو، بەهاوکاری ماڵی مام جەلال توانرا هەموو کێشەکان بەرەو چارەسەرکردن بڕۆن لەو کاتەدا، توانرا ئەو بارودۆخە تێپەڕێنرێت، ئەگەر بڵێم سەرکردایەتی یەکێتی لەئاست داواکارییەکانی جەماوەر و پێگەکەى خۆی بووە نەخێر نەبووە، پێویستە دوای ئەو سەرکەوتنەى لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێنا هەنگاوی پێویستر بنێت ئەویش بەستنی کۆنگرەیە. هاوڵاتی: ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربن یەکێتی کوتلەى تێدایە یا رقی تاکە کەسی؟ بێگەرد تاڵەبانی: ئەوەى من دەیبینیم لەناو یەکێتیدا لەسەر فکری یەکێتی رێبازی یەکێتی ململانێ نیە بەڵکو لەسەر بەرژەوەندی تایبەتە لێرەدا ناتوانم هەموو تایبەتمەندێکانی حزبەکەم باس بکەم، بەڵام هەر یەکێکمان لەسەرکرایەتی ئەم حزبەداین و بمانەوێت ئەو پێگەیە بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاربهێنین خیانەتە لەمێژووی یەکێتی و رێبازی مام جەلال، لەبەر ئەوە پێویستە هەر کەسێک لەسەرکردایەتی یەکێتیدایە پێویستە لەئاست متمانەى ئەو جەماوەرە بەهێزە و ئەو رێبازە پیرۆزەدا بێت، یەکێتی زۆری بۆ هەمووی هەبووە بەڵام ناکرێت سەرکردایتییەکان هیچ بۆ یەکێتی نەکەن، کەدەڵێم سەرکردایەتییەکان بێگومان جیاوازی هەیە لەنێوان سەرکردایەتی کۆن و نوێ، ئەو سەرکردایەتییانەى ئێستا هەموو شتێکیان بەپێگە و دەسەڵاتەوە جیاوازە لەو سەرکردایەتییانەى سەردەمی شاخ. هاوڵاتی: که‌واته کام عەقڵیەتە باشە، نوێ یا عەقڵی شاخ بۆ یەکێتی؟ بێگەرد تاڵەبانی: من ئەو بەراوردییە ناکەم، هەردوولا تەواوکەری یەکترین و دەبێت هەردوولا بەرژوەندی تایبەت بەلاوە بنێین. هاوڵاتی: بۆ یەکێتی لەکۆنگرەی چوار دەترسێت، مەترسی لەسەر یەکێتی چی هەیە، ماڵی تاڵەبانی، کۆسرەت رەسوڵ، یاخوود لایەنگرانی بەرهەم ساڵح؟ بێگەرد تاڵەبانی: یەکەم کاک بەرهەم کە هەڵبژاردن کرا چەند کورسی هێنا، کاک بەرهەم و هەموو ئەو کاکانەى تر لەدەرەوە و ناوەوەى یەکێتی بەیەکێتییەوە گەورە بوون و گەورەن، هەموو د‌رکی ئەوە دەکەین لە دەرەوەى یەکێتی کەسێکی ئاسایین، ماڵی مام جەلال قەت دەست بەسەر یەکێتی ناگرن، بەڵام ماڵی مام جەلال دەیانەوێت یەکێتی بپارێزن لەهەر تێکشانێک و بردن بەلاڕێیەکدا، کاک کۆسرەت یەکێکە لەرەمزەکانی یەکێتی و پێکەوە لەگەڵ ماڵی مام جەلال پێویستە یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزن و بەدووریخەن لەهەر ئەگەرێک بۆ شکستی یەکێتی، بێهێز بوونی یەکێتی کەمبونەوەى ئازادی و کەمبوونەوەى ئاسایش و دیموکراسییە، ئێستا هاوڵاتیان درکیان بەوەکردووە کە یەکێتی دەتوانێت هەرێم ئیستقرار دروستبکات، دەرکەوت چەند حزب لێمان جیابۆوە بەڵام ناڕەواییەتیمان بەرامبەر هیچ حزبێک نەکردووە لەهەناوی یەکێتییەوە دەرچوون، یەکێتی لەکۆنگرە ناترسێت، پێش هەڵبژاردن دۆخی یەکێتی بەجۆرێک بووە و ئێستا بەجۆرێک بووە، ئەگەر ئێستا یەکێتی کۆنگرە ببەستێت لەو پەڕی بەهێزییەوە کۆنگرە دەبەستێت و خاڵی لاوازی خۆی دیاریدەکات و دەزانێت هەم سەرکردایەتی و هەم جەماوەرەکەى چی دەوێت.
ژنێکی هەولێر لە پزیشکێکی تایبەتی شێرپەنجەوە رۆڵی بۆ داکۆکیکارێک لە مافەکانی خەڵکی دەگۆڕێت، دوای ئەوەی توانی بێدەنگی شەقامێکی وەستاو بشکێنێت. نه‌جات ئه‌حمه‌د، هه‌ولێر ئێواره‌یه‌ک هه‌زاران که‌س له ڕێگه‌ى هاشتاگێکه‌وه ئاگادارکرانه‌وه که ئه‌و ژنه پزیشکه‌ى دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر لەسەر شەقام بوو بۆ داواکاردنی مافەکانی، ده‌برێته به‌رده‌م دادگا، ئه‌مه‌ش هاوسۆزییه‌کى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا. هه‌رزوو هاشتاگەکه ده‌ستاوده‌ستى کرد‌و ئه‌و شه‌وه پاڵپشتییەکان بۆ ئه‌و ژنه په‌ره‌یان سه‌ند. د.شایان کاکه ساڵح عه‌سکه‌رى، پزیشکێکی پسپۆڕى گرێ و شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک و کۆئه‌ندامى زاوزێى مێینهیە، ئەو یه‌کێکه له پزیشکه دیاره‌کانى شارى هه‌ولێر، مانگى ئازارى رابردوو کاتێک له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا چووه سه‌ر شه‌قام، ئیتر جگە لە نەخۆشەکان، هه‌موو که‌سێک ئه‌م ژنه‌یان ناسی، ئێستا د.شایان زیاتر له‌وه‌ى وه‌کو پزیشکێکی تایبەت بناسرێت، ئه‌و وه‌کو ژنێکى گشتی و ڕچه‌شکێن ناوى هه‌یه. مانگی ئازاری رابردوو، کاتێک د.شایان له خۆپیشاندانى ناره‌زایه‌تى فه‌رمانبه‌ران له هه‌ولێر به‌شداری کرد، هاوکات به مۆبایله‌که‌ى ده‌ستیشی دیمه‌نى ئه‌و شه‌قامانه‌ى دەگرت که ساڵانیک ده‌وترا خۆپیشاندان تێیاندا ئه‌سته‌مه. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەم پزیشکە وەکو داکۆکیکارێک لە مافی مووچەخۆران بناسرێت کە ماوەی چوار ساڵە مووچەکانیان بەشێوەیەکی پچڕپچڕ دەدرێت و بەشێکیشی پاشەکەوت دەکرێت. کاتیک د.شایان وێنەی شەقامەکەی دەگرت، دوو کارمه‌ندى هێزه ئه‌منییه‌کان که خۆیان وه‌کو مه‌ده‌نى نیشان ده‌دا، داواى کوژاندنهوەی مۆبایله‌که‌یان لێدەکرد، به‌ڵام ئه‌و سوربووە له‌سه‌ر وێنه‌گرتن و لەو کاتەدا داواش له چه‌ند پۆلیسێکى تر ده‌کات که له‌سه‌ر شه‌قامه‌که وه‌ستابوون بچنه ڕیزى خۆپیشانده‌ره‌کانه‌وه، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى ئه‌و دوو کهسەى لیکەوتەوە کە خۆیان وەکو مەدەنی پیشاندا، کەچی په‌لامارى مۆبایله‌که‌ى ده‌ستیان دا‌و خستیانە سەر زەوی، بەڵام دواتر ئەو روداوە چیرۆکە گەورەکەی پشت راوداوەکەی ئاشکراکرد، ئەویش ئەوەبوو کە ئەو شەقامە بەهیزی جۆراوجۆری فەرمی و نافەرمی تەنراوە. بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى فراوانتر کرد، خهڵکانیکى زۆر لە شوێنە جیاجیاکان سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و دوو کارمه‌نده‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانیان کرد‌و ده‌ستخۆشیان له‌و ژنه‌و ژنانى تر‌ى به‌شدار له خۆپیشاندانه‌کاندا کرد. به‌ڵام دواى دوو مانگ ئه‌و دوو کارمه‌نده سکاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و ژنه پزیشکه تۆمار کردووه به تۆمه‌تى «ناوزڕاندن» و هه‌ریه‌که‌یان داواى ١٠٠ ملیۆن دینارى لێده‌که‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا زیاتر له ٥٠ پارێزه‌ر ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه خۆبه‌خشانه له دادگا به‌رگرى له‌و ژنه پزیشکه بکه‌ن. رۆژى 17ى ئه‌م مانگه دادگا له رێگه‌ى ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک به دکتۆره شایان ده‌ڵێت که پێویسته 21ى مانگ له‌به‌ردەم دادگا ئاماده بێت به‌هۆى بوونى 2 سکاڵاى جیاواز له لایه‌ن هه‌ر یه‌ک له (سه‌نگه‌ر عه‌باس عه‌بدوڵا) که له ڤیدیۆییه‌که وه‌ک بێ ئیشێک خۆى ده‌ناسێنیت، ئه‌وه‌ى دیکه‌ش له‌لایه‌ن( ناسح محموود) که له گرته‌ى ڤیدیۆیه‌که‌ى ٢٥ى ئازاردا ده‌رده‌که‌وێت، په‌لامارى مۆبایله‌که‌ى ده‌دات. دکتۆر شایان کاکه ساڵح عه‌سکه‌رى به‌هاوڵاتی وت «من وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییەکى دیکه‌ى مافخوار هاتمه سه‌رشه‌قام تا داواى مافى زه‌وتکراوى خۆم بکه‌م، به‌ڵام دواتر ئه‌و دوو که‌سه وه‌ک له گرته ڤیدیۆیه‌که ده‌رده‌که‌وێت په‌لامارى مۆبایله‌که‌میان دا». وتیشى « داوا له دادگا ده‌که‌م که بێ لایه‌ن بێت و وه‌ک خۆى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که بکات». که‌یسى دکتۆره شایان سۆزێکى زۆرى له نێوه جیاجیاکان بۆخۆى راکێشا و به‌جۆرێک چه‌ندین پارێزه‌ر خه‌ریکى دروستکردنى تیمێکى پارێزه‌رانى خۆبه‌خشن که ئاماده‌ن له‌گه‌ڵى بچنه به‌رده‌م دادگا. پارێزه‌رى راوێژکار، ئاسۆ هاشم وه‌ک پارێزه‌رێکى خۆبه‌خش چووەته دادگاییه‌که‌ى دکتۆر شایان، به هاوڵاتی وت «ئه‌و داوایه به‌تاڵه‌و هیچ بنەمایهکى یاسایى نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه سکاڵایان کردوه که دکتۆره وێنه‌ى گرتووه، جا وێنه‌گرتنیش هیچ پێشلکارییهکهى تێدا نییه، هه‌موو که‌س بۆى هه‌یه وێنه‌ى خۆپیشاندان بگرێت و هیچ سه‌رپێچییه‌کى تێدا نیه، بۆیه ئێمه داواى پێچه‌وانه تۆمارده‌که‌ین. پێشتریش دکتۆر داواى تۆمارکردبوو، به‌ڵام رایگرتبوو، بۆیه هه‌وڵده‌دەین داوایه‌که نۆێ بکه‌ینه‌وه و تۆمارى بکه‌ینه‌وه«. تائێستا نزیکه‌ى 50 پارێزه‌رى خۆبه‌خش ئاماده‌یان ده‌ربڕیوه ببنه تیمێکى پارێزه‌رى خۆبه‌خشى که‌یسه‌که. د.شایان وتى «زۆر سوپاسى پارێزه‌ره خۆبه‌خشه‌کان ده‌که‌م که ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربڕیوه تا به‌رگرى له که‌یسه‌که‌م بکه‌ن وه‌کو خۆ به‌خش». که‌یسه‌که‌ى دکتۆره شایان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کى زۆرى له‌نێو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ناوه‌نده‌کانى دیکه‌ى دروستکردووە. هونه‌رمه‌ند شه‌هرام نامیق که دانیشتوى شارى هه‌ولێره، پێشنیارى ئه‌وه‌ى بۆ دکتۆره شایان کردوه که ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاره‌که‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌ودا ده‌رنه‌کرد ئاماده‌ن ئه‌وان پارەی داوا کراوه‌که کۆبکه‌نه‌وه. شه‌هرام وتی «داواده‌که‌م له د.شایان بێ منه‌ت بێت، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین 20 هه‌زار که‌س کۆبکه‌ینه‌وه هه‌ر که‌سه‌و 10 هه‌زار دینارى لێوه‌ربگرین که ده‌کاته 200 ملیۆن دینار بیده‌ن به‌س ئه‌توو سه‌ربه‌رز به«. هه‌روه‌ها وتی «بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێمه دڵنیاین دکتۆره شایان له‌و که‌یسه سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، چونکه ئه‌و بۆ داواکردنى نان و قووتى ئه‌و خه‌ڵکه هاتووەته سه‌رشه‌قام».
عومەر بەرزنجی بۆ هاوڵاتی: وانازانم یه‌کگرتوو کێشەی هه‌بێت لەگەڵ خۆکاندیدکردنم بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار
سازدانی: هیوا غفور عومه‌ر که‌ریم ئه‌حمه‌د به‌رزنجى باڵیۆزى عیراق له ڤاتیکان له‌سه‌ر پشکى یه‌کگرتوو، که به شیوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ خۆى کاندید کردوه بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت که به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ ئه‌و کاره‌ى کردوه. نه‌ک وه‌کو کاندیدى یه‌کگرتوو. عومه‌ر به‌رزنجى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى هاوڵاتی دا هۆکاره‌کانى خۆکاندیدکردنى روون ده‌کاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت «پێدانى پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد گرنگییه‌کى زۆرى هه‌یه، ئه‌مه ده‌رى ئه‌خات که کورد ژماره یه‌که له‌م وڵاته‌دا و قورسایی خۆى هه‌یه تا ئه‌و حه‌ده‌ى که پێکهاته‌کانى تر قبوڵیانه سه‌رۆک کۆمار له‌کورد بێت». هاوڵاتی: دواى ئه‌وه‌ى ئاشکرات کرد خۆت بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار کاندید ده‌که‌یت، هیچ لایه‌نیکى کوردى یان عێراقی، یان بیانى پشتگیرى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى کردووی؟ عومه‌ر به‌رزنجى: سه‌باره‌ت به خۆکاندید کردنم من پشتم به ده‌ستوورى عێراق به‌ستووه، که مه‌جال ئه‌دا به هه‌موو عێراقییه‌ک که کۆمه‌ڵێک مه‌رجى تێدا خۆى کاندید بکات له‌به‌ر ئه‌وه من وه‌کو کاندیدێکى بێلایه‌ن خۆمم پاڵاوتووه، چونکه ئه‌وه مافی هه‌موو هاوڵاتییه‌که، منیش ئه‌و مافه‌م به‌کارهێناوه هاوڵاتی: راى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به‌ریزت چیه، به‌و پێیه‌ى به‌رێزت وه‌کو کادرێکى یه‌کگرتوو ناسراوی؟ عومه‌ر به‌رزنجى: ئه‌وەی من کردوومه شتێکى شه‌خسییه، به دڵنیاییه‌وه من له رێگه‌ى یه‌کگرتووه‌وه خۆم نه پاڵاوتووه، چونکه یه‌کگرتوو خۆى ئه‌زانێت، ناکرێت یه‌کگرتوو داواى ئه‌و پۆسته بکات، ئه‌گه‌ر ببێت به پۆستى حزبى و ببێت به‌لایه‌ن، هه‌روه‌ها واش نازانم یه‌کگرتوو هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌بێت که ئێستا من خۆم پاڵاوتووه. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر حزبه کوردییه‌کان پشتگیریت نه‌که‌ن بۆ ئه‌م هه‌نگاوه هیچ گره‌نتییه‌ک هه‌یه له په‌رله‌مان ده‌نگى پیویست بهێنیت له‌کاتێکدا زۆرجار پۆسته‌کان به ته‌وافوق یه‌کلایى ده‌کرێنه‌وه؟ عومه‌ر به‌رزنجى: ئێمه ئێستا له‌سه‌ره‌تاى کاره‌کانداین، هه‌موو کارێک ئه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م له‌گه‌ڵ حزبه کوردستانییه‌کان و هه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کاندا ته‌نسیق بکه‌م و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر من پێویست بێت بۆ ئه‌م بابه‌ت بیکه‌م، له‌دوایشدا ئه‌نجامه‌کانى جێده‌هێڵین بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه تازه‌کان، ئه‌وکاته بزانین چ شتێکى نوێ دێته پێشه‌وه، هه‌ندێ شت هه‌یه هێشتا کاتى نه‌هاتووه. هاوڵاتی: حکومه‌تى عێراق له دواى ٢٠٠٣ه‌وه زۆرینه‌ى شیعه پێکیهێناوه، هاوکات له‌و ماوه‌یه‌دا پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد بووه، له‌کاتێکدا زۆرینه‌ى دراوسێکانى عێراق سووننه‌ن، ده‌وترێت شیعه حه‌ز ناکه‌ن ئه‌و پۆسته بدریت به سوننهیهکى عه‌ره‌ب بۆ ئه‌وه‌ى واجیهه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق وه‌کو ده‌وڵه‌تێکى سوننى ده‌رنه‌که‌وێت به‌تایبه‌تى که ره‌نگه وڵاته سونیه‌کان بایه‌خى زۆرى پێ بده‌ن، که‌وایه بوونى کورد له‌و پۆسته‌دا به قازانجى کێ ده‌شکێته‌وه؟ عومه‌ر به‌رزنجى: پێکهاته‌کانى عێراق زۆرن، به‌ڵام سیانیان زۆر گرنگ و سه‌ره‌کین (کورد و سوننه‌و شیعه‌ن) ئه‌م سێ پێکهاته‌یه. ئه‌م بابه‌ته تائێستا به‌شێوه‌یه‌کى ته‌وافوقى رۆیشتووه و ناتوانین بڵێین ئه‌مه به‌پێى ده‌ستوره، واته پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور نییه‌و ده‌ستوریش داینهنانهوه که پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کێ بێت و پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کێ بێت و پۆستى سه‌رۆک په‌رله‌مان بۆ کێبێت. ئه‌مه ئه‌کرێت به ته‌وافوق کارى له‌سه‌ر بکرێت و هه‌ر کارى ته‌وافوق بووه، تائێستا به‌وشێوه‌یه رۆیشتووه. ئێستا ئێمه چاوه‌ڕوان ئه‌که‌ین بزانین چى ئه‌وترێ و چى ناوترێ تهوافوقاتهکان چۆن ده‌بێت. عومه‌ر ئه‌حمه‌د که‌ریم به‌رزنجی عومه‌ر ئه‌حمه‌د که‌ریم به‌رزنجی، له ساڵى 1960 له که‌رکوک له‌دایکبووه. خاوه‌نى کوڕێک‌و سێ کچه. له ساڵى 1984 زانکۆی به‌غداى ته‌واو کردوه‌و بووەته خاوه‌نى بڕوانامه له‌زمانى هۆڵه‌ندی. زمانه‌کانى (عه‌ره‌بی، کوردی، تورکی، هۆڵه‌ندی، ئینگلیزی و فارسی) ده‌زانێت. خاوه‌نى بڕوانامه‌ى په‌یمانگاى زانستى تاوان له ئیتاڵیا. عومه‌ر به‌رزنجی، له‌ڕووى کارى سیاسییه‌وه یه‌کێکه له دیپلۆماتکارهکانى عێراق‌و ماوه‌ى زیاتر له 14 ساڵه به‌فه‌رمى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به پۆستى جیاواز کاریکردووه. له ته‌موزى ساڵى ٢٠٠٤دا باڵیۆز بووه له‌ناو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، و سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى مافى مرۆڤ بووه. ئه‌ندامى یه‌کێتى مافپه‌روه‌رانى عێراقه له 27ى شوباتى 2009 بۆ 1ى ئایارى 2013 باڵیۆزى عێراق بووه له لوبنان. له 27 ئایارى 2013 بۆ 3ى ئایارى 2015 بووه‌ته باڵیۆزى عێراق له رۆمانیا. له ساڵى 2015 بریکارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بووه بۆ کاروبارى یاسایی و په‌یوه‌ندییه‌کان. له ئێستاشدا باڵیۆزى عێراقه له وڵاتى ڤاتیکان. هاوڵاتی: هه‌ندێ لایه‌نى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان، پێیانوایه که پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان گرنگتره بۆ کورد تاکو پۆستى سه‌رۆک کومار، ئه‌مه‌وێ راى تۆ له‌سه‌ر ئه‌مه بزانم کامیان گرنگترن بۆ کورد؟ عومه‌ر به‌رزنجى : هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که گرنگ و قورسایی خۆى هه‌یه ، وڵات به‌بێ هیچ کام له‌و سه‌رۆکایه‌تییانه ناڕوات به‌ڕێوه، به‌نیسبه‌ت سه‌رۆک کۆمارى گرنگییه‌کى زۆرى هه‌یه، ئه‌مه ده‌رى ئه‌خات که کورد هاوڵاتى ژماره یه‌که له‌م وڵاته‌دا و قورسایی خۆى ههیهتا ئه‌و حه‌ده‌ى که پێکهاته‌کانى تر قبوڵیانه سه‌رۆک کۆمار لهکوردبێت. ئه‌مه هه‌ر بۆخۆى دستکهوتێکى گه‌وره‌یه. ئینجا دواى ئه‌وه‌ش سه‌رۆک کۆمار چه‌ند به توانا بێت ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک هه‌بێت. سه‌رۆک کۆمار یه‌ک نه‌فه‌ر نییه، سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت راوێژکارى هه‌بێت، ئه‌بێت باش ئاگاى له‌شته‌کان بێت، ئه‌بێت له‌گه‌ڵ دنیاى ناوه‌و ده‌ره‌وه‌و وڵاتانى ده‌وروبه‌رو وڵاتانى دنیایا ته‌نسیق و لێکتێگه‌یشتنى هه‌بێت. بیرله‌وه بکاته‌وه، وڵاته‌که به‌ره‌و ئهوهبهرێت نه ته‌ده‌خول بکات له‌کاروبارى هیچ وڵاتێک نه ده‌ستوه‌ربدرێته کاروبارى وڵاته‌که‌یه‌وه. ده‌بێت بیرلهوهبکرێتهوه که سه‌روه‌ریى وڵاته‌که‌ى پارێزراوبێت، ئه‌و شتانه‌ى له ده‌ستوور هاتووه‌و سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت بیکات و ده‌توانێت ئیلتیزماتى پێوه بکات. له هۆکارى خۆ پاڵاوتنهکهمدا نوسیومه که چى ده‌که‌م، ئه‌وه موختهسهرى کاره‌کانى من ده‌بێت ئه‌و کاته ورده‌کاریی ده‌بێت. هاوڵاتی: کورد هه‌ندێک ماف و داواى هه‌یه که له ده‌ستوردا جێبه‌جێنه‌کراوه، له‌وانه جێبه‌جێکردنى ماده‌ى ١٤٠، هه‌روه‌ها پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نى فیدراڵی، پرسى سامانى گشتى و نه‌وت و غاز که له ده‌ستوردا باسکراون، به‌ڵام تا ئیستا کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌م کێشانه‌ى چارسهرنهکردووه، به‌و پێیه‌ى سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت پارێزگارى ده‌ستور بکات، بۆچى سه‌رۆک کۆماره کورده‌کانى پێشوو ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌کارنه‌هێناوه بۆ یه‌کلایى کردنه‌وه‌ى ئه‌م پرسانه، یان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى تر پرسیار بکه‌م ئایا خه‌تاکه له ئه‌ستۆى ئه‌وان بووه یان که‌سى تر؟ عومه‌ر به‌رزنجى : ئه‌و شتانه‌ى که جێبه‌جێ نه‌کراون تائێستا، ره‌نگه زۆرهۆکاریان هەبێت، به‌داخه‌وه عێراق دواى 2003 به کۆمه‌ڵێک کێشەی زۆر گه‌وره‌دا تێپه‌ڕى. له پێشدا قاعیده‌و کێشه‌کانى قاعییدهو داعش و ئه‌مانه هه‌موویان یارمه‌تى ده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ى شته‌کان باش نه‌ڕوات، به‌ڵام هه‌رشتێک له ده‌ستووردا هاتبێت قابیلى ئه‌وه‌یه به برایانه باسى لێبکرێت له په‌رله‌مان و هه‌موو شوێنێکدا بۆ ئه‌وه‌ى مافى هیچ پێکهاته‌یه‌ک نه‌فه‌وتێت.