تورکیا خۆی بۆ رووبهڕووبونهوهیهکى نوێ له‌گەڵ گەریلا لە قەندیل ئامادە کردووە، دوای ئەوەی دوو دەیە لەمەوبەر شکستیهێنا لە کۆنتڕۆڵکردنی. هاوڵاتی سوپاى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنه زه‌مینى و ئاسمانییه‌کانى له‌ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چڕتر کردووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشکردنه سه‌ر قه‌ندیل، پێگه‌ى سه‌ره‌کى په‌که‌که ده‌کات. ئەمەش دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی نوێ بۆ سەربازانی ئەو وڵاتە، دوای ئەوەی زیاتر لە دوو دەیەی پێش ئێستا شکستیان هێنا لە چوونە سەر لوتکە بەرزەکانی قەندیل. هێرشه زه‌مینییه‌کانى سوپاى تورکیا، پاڵپشت به بۆردومانى ئاسمانى چڕ زیاتر ناوچه سنورییه‌کانى برادۆست و ئامێدى و بارزانى گرتووه‌ته‌وه، ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌کیشه به‌رپرسانى تورکیا ده‌ڵێن له قه‌ندیل نزیکبوونه‌ته‌وه. ئه‌و هێرشانه‌دا که به‌به‌شداری سوپا‌و میت و جه‌ندرمه ئه‌نجامده‌درێن، ده‌یان بنکه‌و سه‌ربازگه‌یان له‌ناو خاکی هه‌رێم به قوڵایی 27 کیلۆمه‌تر درووستکردوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی لێدوانى فه‌رمی به‌رپرسانى تورکیا. میت ده‌زگاى هه‌واڵگریی تورکیایه، جه‌ندرمه لقێکه له هێزه چه‌کداره‌کانى تورکیا، به‌رپرسه له پاراستنى سیستمی وڵات له‌و ناوچانه‌ى که ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان، به‌تایبه‌تى گونده‌کان و ناوچه سنوورییه‌کان. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا له‌ئێستادا له‌هه‌ر کات زیاتر گه‌ریلاکانى په‌که‌که شوێنى خۆیان له‌حه‌شارگه و سه‌ربازگه نهێنییه‌کانیاندا جێگیر کردووه که به‌شێکى زۆریان له ئه‌شکه‌وت و لوتکه سه‌خته‌کانى قه‌ندیل دان، وه‌ک ئاماده‌کاریی بۆ ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێک له‌لایه‌ن تورکیاوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ریلاکانى په‌که‌که، هه‌فتانه چه‌ندین هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و سهربازگانهى تورکیا که دواى به‌زاندنى خاکى هه‌رێم درووستیکردوون، دیمه‌نى هێرشه‌کانیش له‌لایه‌ن میدیاکانى په‌که‌که‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه. هه‌فته‌ى رابردوو بیناڵى یڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا رایگه‌یاند 11 بنکه‌ى سه‌ربازییان له هه‌رێم هه‌یه و ژماره‌ى سه‌ربازه‌کانیان بۆ دوو هێنده به‌رزکردووه‌ته‌وه و نزیکبوونه‌ته‌وه له قه‌ندیل و له‌هه‌ر کاتێکدا بیانه‌وێت هێرشده‌که‌نه سه‌رى. به‌ڵام سه‌رحه‌د وارتۆ وته‌بێژى په‌که‌که به هاوڵاتی وت «ئه‌و قسانه‌ى به‌رپرسانى تورکیا ناڕاسته، هێشتا شه‌ڕ له برادۆستهو رۆژانه پێکدادان له نێوان گه‌ریلا و سوپاى تورکیا له‌و سنوره ڕووده‌دات». برادۆست ده‌که‌وێته سیگۆشهى سنورى تورکیا و عێراق و ئێران که ساڵانێکى درێژه په‌که‌که کردویه‌تیه مۆڵگه‌یه‌کى سه‌ره‌کى خۆى و سه‌ر به ناحیه‌ى سیده‌کانه له پارێزگاى هه‌ولێر و سوپاى تورکیا زیاتر له 20 کیلۆمه‌تر له‌و سنوره‌وه قوڵایی خاکى هه‌رێمى به‌زاندووه. قه‌ندیل که زیاتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌که مۆڵگه‌ى سه‌ره‌کى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) یه به‌درێژایی مێژووى شه‌ڕو ململانێ خوێناوییه‌کانى په‌که‌که و تورکیا لهههشتاکانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه تا ئێستا، هه‌رگیز ئامانجێکى ئاسان نه‌بووه بۆ ئه‌نقه‌ره. وته‌بێژى په‌که‌که جه‌ختیکرده‌وه، گه‌ریلا هه‌ر کاته‌و له چیا و شوێنێکه، شوێنێکى دیاریکراوى نییه، «بۆیه بێگومان قه‌ندیل هه‌رگیز ئامانجێکى ئاسان نییه بۆ تورکیا و گه‌ریلا هه‌موو کات ئاماده‌یه بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێک». له‌نێوان ساڵانى 1995 -1997 سوپاى توکیا سێ ئۆپه‌راسیۆنى گه‌وره‌ى بۆ کۆنتڕۆڵکردنى چیاى قه‌ندیل و وه‌ده‌رنانى په‌که‌که له‌و چیا سه‌خته ئه‌نجامدا، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه تێکشکێنران. یه‌که‌م ئۆپراسیۆنیان به‌به‌شدارى زیاتر له 35 هه‌زار سه‌ربازى تورکیا له‌نێوان مانگى ئازار و ئایارى 1995 ئه‌نجامدرا، که هیچ ئه‌نجامێکى لێنه‌که‌وته‌وه. سوپاى تورکیا جارێکى تر و له‌نێوان ئایار و ته‌مموزى 1997 ئۆپه‌راسیۆنێکى دیکه‌ى سه‌ربازى بۆ سه‌ر قه‌ندیل ئه‌نجامدا، به‌به‌شداریى نزیکه‌ى 30 هه‌زار سه‌رباز، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئه‌نجامێکى لێبکه‌وێته‌وه. له‌هه‌مان ساڵدا و له‌نێوان ئه‌یلول و تشرینى یه‌که‌مداو به‌به‌شداریى هه‌زاران سه‌رباز سوپاى تورکیا ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازى کرد بۆ سه‌ر قه‌ندیل، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئامانجه‌که‌ى خۆى نه‌پێکا. قه‌ندیل ناوچه‌یه‌کى شاخاوى سه‌خته له‌هه‌رێمى کوردستان که ده‌که‌وێته سێگۆشه‌ى سنورى عێراق و ئێران و تورکیاوه، به‌درێژایی 30 کیلۆمه‌تر درێژده‌بێته‌وه بۆ ناوخاکى تورکیا. ئه‌و ناوچه شاخاوییه که پێگه‌ى سه‌ره‌کى گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌یه، نزیکه‌ى 150 کیلۆمه‌تر له شارى هه‌ولێره‌وه دوره، چیاکانى به دارستانى چڕ و به‌رز ته‌نراوه. رووبه‌رى ئه‌و ناوچه‌یه هه‌زار کیلۆمه‌تر زیاتره، له‌گه‌ڵ چیاى خنیره و هه‌ڵگورد و حه‌فتانین، سه‌ر به زنجیره چیاکانى زاگرۆسن، به‌رزترین لوتکه‌ى شاخه‌کانى له‌نێوان سێ بۆ چوار هه‌زار مه‌تردایه له‌ئاستى رووى ده‌ریاوه. هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا بۆ هێرشکردنه سه‌ر قه‌ندیل هاوکاتن له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى و سه‌رۆکایه‌تى له‌و وڵاته که 24ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته ئارا که هه‌ڕه‌شه‌کان زیاتر بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بن، به‌وپێیه‌ى نۆى ئه‌م مانگه ماهیر ئۆناڵ، وته‌بێژى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار له تورکیا له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا رایگه‌یاند 24 کیلۆمه‌تریان ماوه بگه‌نه قه‌ندیل. وته‌بێژى په‌که‌که ده‌ڵێت، ناتوانن بڵێن له‌سه‌دا سه‌د ئه‌و هه‌ڕه‌شانه په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، به‌و پێیه‌ى هه‌میشه تورکیا چاوى له‌سه‌ر قه‌ندیل بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیوایه ناکرێت دۆخى هه‌ڵبژاردنیش به‌ده‌ر بکرێت له‌و هه‌ڕه‌شانه. سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا له وتارێکدا که وه‌کو به‌شێک له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئاڕاسته‌ى جه‌ماوه‌ری ئاکپارتى کرد، وتى «تورکیا بەشێوەیەک ئۆپەراسیۆن بۆ سەر قەندیل ئەنجام دەدات، کە ھیچ کەسێک ھەستیشی پێ نەکات، لە رابردوودا ئەم کارە قورس بوو، بەڵام ئێستا خۆمان کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە دیاری دەکەین». سۆیلو پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشکردنه سه‌ر قه‌ندیلی کردبوو. مانگى 11ى ساڵى رابردوو لە کاتی دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی بوودجەی ٢٠١٨، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو وەڵامی پرسیاری ئەندامانی لیژنەی بوودجە وتى ئەوەی ئەنجامی دەدەین زۆر روون و ئاشکرایە. یەکەمیان تەفروتوناکردنی کەمپەکانیانە کە ٢٥ کیلۆمەتر لەو دیوی سنوورەکانمانەوەن. دووەمیان چوونە قەندیل و مانەوەیە لەوێ و جێگرکردنی حاکمیەتمانە». قه‌ندیل که ناوچه‌یه‌کى ستراتیژى گرنگه، به‌درێژایی مێژوو په‌ناگه‌یه‌کى ئارام بووه بۆ بزوتنه‌وه چه‌کدارییه کوردییه‌کان، ساڵانێکى درێژیشه بووه‌ته پێگه‌ى سه‌ره‌کى په‌که‌که که له‌شه‌ڕێکى خوێناویدایه له‌گه‌ڵ تورکیا. هه‌رچه‌نده هیچ ئامارێکى ورد نییه له‌باره‌ى ژماره‌ى گه‌ریلاکانى په‌که‌که له قه‌ندیل، به‌ڵام پێشتر شاره‌زایانى سه‌ربازى ژماره‌ى گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌یان له‌و ناوچه شاخاوییه سه‌خته به چوار هه‌زار گه‌ریلا خه‌مڵاندبوو. به‌درێژایی شه‌ڕو ململانێ چه‌کدارییه‌کانى نێوان تورکیا و په‌که‌که، قه‌ندیل که به‌سه‌دان گوند له خۆده‌گرێت، به به‌رده‌وامى بووه‌ته ئامانجى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا، که ژیانى له گونده‌کانى ئه‌و سنوره تاڵکردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاگربه‌ستێکى نێوان تورکیا و په‌که‌که که درێژترین و دواترینیان له‌نێوان ساڵانى 2013 بۆ 2015 بوو به‌هۆى پڕۆسه‌ى ئاشتى یه‌وه، ژیان له‌و گوندانهسهرلهنوێ ده‌ژیایه‌وه، هه‌رکاتێکیش ئاگربه‌ست کۆتایی ده‌هات ئاگر و دوکه‌ڵى بۆردومان جارێکى تر ژیانى له گوندنشینه‌کان تێکدهدایهوه.
به‌ره‌یه‌کى نوێى «نزیک له تورکیا» داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حزبه تورکمانه‌کانى تری هه‌رێم ده‌که‌ن. ئه‌حمه‌د فارس پێنج حزبى تورکمانى که به«نزیک له تورکیا» ناسراون، حزبه تورکمانه‌کانى تر به «ده‌ستى» ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ده‌زانن و داواى ههڵهوهشاندنهوهیان ده‌که‌ن. ئه‌و حزبانه‌ى که یه‌کیانگرتووه بریتین له (پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی، پارتی دیموکراتی تورکمان، بزووتنه‌وه‌ى بێلایه‌نی تورکمان، پارتی گه‌لی تورکمانی، کۆمه‌ڵه‌ی لیبڕاڵی تورکمان) لیستێکیان پێکهێناوه به ناوی (پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی) و به ئه‌و ناوه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژارده‌کانی داهاتووى په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ن. په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ى کورسییه‌کانى بریتییه له 110 کورسى، که 11 کورسییان بۆ که‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان ته‌رخانکراوه، له‌و 11 کورسییه‌ش پێنج کورسى بۆ نه‌ته‌وه‌ى تورکمان ته‌رخانکراوه و هه‌شت حزبی تورکمانى کێبڕکێ له‌سه‌ر ئه‌و پێنج کورسییه ده‌که‌ن. محه‌مه‌د ئیلخانلی سه‌رۆکی پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمان، سه‌باره‌ت به درووستکردنى لیستێکى له‌و شێوه‌یه‌و یه‌کگرتنى ئه‌و حزبانه به‌یه‌که‌وه به هاوڵاتی وت «به‌داخه‌وه له‌ئێستادا جگه له ئێمه چه‌ند قه‌واره‌یه‌کى تری تورکمانی دروست بوون که ده‌ستی هێزه سیاسیه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی له‌پشته«. وتیشى «داواکارین له‌حزبه سیاسییه‌کان ئهوحزبانه تورکمانانه‌ی دروستکراوى ئه‌وانن هه‌ڵیان بوهشێننهوهو ته‌داخولی ناوخۆی کاروبارى تورکمانه‌کان نه‌که‌ن، چونکه ئه‌وه مافێکى تایبه‌ته به‌نه‌ته‌وه‌ی تورکمان، با ئه‌و مافه بهتورکمانهکان بدرێت خۆیان نوێنه‌رى خۆیان هه‌ڵبژێرن، نه‌وه‌کو حزبه سیاسیه‌کانی هه‌رێم نوێنه‌ریان بۆ دیاری بکه‌ن». سه‌رۆکی پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمان، ره‌تیکرده‌وه که ئه‌وان ده‌ستى تورکیایان له پشت بێت و وتى »ئێمه ده‌ستی هیچ وڵاتێکی دهرکیمان له‌پشت نییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیشمان زۆر به‌هێزه له‌گه‌ڵ تورکیا و پاڵپشتی هه‌ر پڕۆژه یاسایه‌کیش ده‌که‌ین که له‌به‌رژه‌وه‌ندی که‌مایه‌تیه‌کان بێت به‌تایبه‌ت تورکمان». چه‌ند حزبێکى تورکمانى ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر دروستبوونى ئه‌و به‌ره‌ى نوێیه بۆ هه‌ڵبژاردن و تۆمه‌تى ئه‌وه‌یان ده‌خه‌نه پاڵ که «ده‌ستیان له‌پشته«. «ئێمه ئاماده‌نین به‌شداری لیستێک و هاوپه‌یمانێتییه‌ک بکه‌ین که بزانین ده‌ستی کێی له‌پشته و له‌به‌رژه‌وه‌ندی چ حزبێکی ده‌سه‌ڵاتدار کار ده‌کات، کاری ئه‌و جۆره لیستانهش نه له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکمانه و نه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمیشه، به‌ڵکو له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نه ئه‌بێت که دروستی کردووه‌و ده‌عمى ده‌کات» ئایدن مه‌عروف ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی به‌ره‌ى تورکمانی بۆ هاوڵاتی وایوت. به بڕواى ئایدن مه‌عروف، هه‌ریه‌که له یه‌کێتى و پارتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان حزبى تورکمانیان دروستکردووه، بۆ «به‌ژه‌وه‌ندی خۆیان». تورکمانه‌کان که به سیستمى کۆتا ده‌چنه په‌رله‌مان، له رابردووش‌دا حزبه گه‌وره‌کان تۆمه‌تبارکراون به هه‌وڵى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى کورسیه‌کانیان له به‌رژه‌وه‌ندیان خۆیان. سه‌رۆکى به‌ره‌ى تورکمانى وتی «به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمی کوردستان و عێراق سیسته‌می کۆتا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، ئێمه له‌و خوله‌ى په‌رله‌مان 11 په‌رله‌مانتار داوامان کردووه که له داهاتوو سندوقێک تایبه‌ت به که‌مه پێکهاته‌کان دابنرێت، ئێستاش سورین له‌سه‌ر داوی خۆمان بۆئه‌وه‌ی که‌مایه‌تیه‌کان خۆیان نوێنه‌ری ڕاستتهقینهی خۆیان دیاری بکه‌ن» بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌خولی رابردووى په‌رله‌مانی کوردستان، پڕۆژه یاسایه‌کی پێشکه‌شی په‌رله‌مانی کوردستان کرد و داوای کرد چیتر له‌هه‌رێمی کوردستان کهمایهتیهیهکان به‌چاوی هاوڵاتی پله دوو سه‌یر نه‌کرێت کورسى کۆتان لا ببرێت. عه‌دنان عسمان په‌رله‌منتاری خولی پێشووی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به هاوڵاتی وت «ئه‌و کورسى کۆتاییه‌ی پێشووتر داندراوه مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسییه ته‌نها ئه‌وه بووه پارتی ده‌یویست ده‌نگی خۆی له په‌رله‌ماندا زیاد بکات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌کی نه‌بووه‌و له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌ک دروست نه‌بوه«. وتیشى «ئه‌وه کێشه‌ی نێوخۆیشی له‌نێوان مه‌سیحیه‌کان و تورکمانه‌کان دروستکرد که ئه‌مه وایکرد کۆمه‌ڵێک حزبی کارتونی کۆمه‌ڵێک لایه‌نی کارتۆنی دروستبێت که ته‌عبیر له‌سیاسه‌تی پارتی و یه‌کێتی بکات، به‌تایبه‌ت پارتی، نه‌ک سیاسه‌تی پێکهاته‌کان له ڕابردووش بینیمان که ئه‌مانه به‌شێک بون له‌سیاسه‌ته‌کانی گشتی پارتی نه‌ک سیاسەتی خۆیان». عه‌دنان عوسمان ره‌تیشیکرده‌وه ئه‌وان بهتهمابن حزبى سێبه‌ر له که‌مه نهتهوایەتییهکان درووست بکه‌ن و وتى «وه‌کو گۆڕان خه‌ڵک و لایه‌نگرمان هه‌یه تورکمان یان مه‌سیحی یان هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی تر بێت، به‌ڵام گۆڕان هیچ به‌رنامه‌یه‌کی نیه که‌وا حزبی تورکمانی دروست بکات ئه‌وه ئیشی گۆڕانیش نیه حزبی کارتۆنی دروست بکات». به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستان 200 هه‌زار تورکمان ئه‌ژین، له‌و ژماره‌یه‌ش له‌سه‌رووی لەسەدا 50 دانیشتووی هه‌ولێرن، به‌شه‌که‌ی تریشیان دابه‌شى سه‌ر شاره‌کانی تر کفری و دهۆک و چه‌ند شارێکى تر بوون. تورکمانه‌کانى هه‌رێم زیاتر نزیکه‌ى 70 بۆ 80 هه‌زار ده‌نگده‌ریان هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمى کوردستان.
هاوڵاتی مەلا مەزهەر خوراسانی مامۆستایه‌کی ئاینی دانیشتووی هه‌ولێره‌و ناوبه‌ناو به‌هۆی ناوه‌ڕۆکی وتار و ره‌فتاره‌کانیه‌وه گرته‌ڤیدیۆی له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاو ده‌بێته‌وه‌و کاردانه‌وه‌ی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، له‌دواترین ئه‌و وتانه‌یدا له‌به‌رنامه‌یه‌کدا که کەناڵی سرووشته‌وه په‌خش ده‌کرا (کەناڵێکی ناوخۆییە و مەلا مەزهەر خاوەنیەتی)، «سوکایەتی» به‌ژنان کرابوو، ئه‌و مه‌لایه وشەی «دایناسۆر و ئاغا»ی بەرامبەر ژنان بەکارهێنابوو، به‌هۆیه‌وه بۆماوه‌یه‌کی کاتی په‌خشی که‌ناڵه‌که‌ی راگیرا‌و دواتر به مه‌رج کرایه‌وه. پەیام حازم دەرچووی بەشی فەلسەفەیهو دانیشتوی قه‌زای شاره‌زووره، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنییهو دەستەی بەڕێوەبردنی گروپی کچانی گەوهەره که تایبه‌ته بەکلتورکردنی خوێندنەوە. ئه‌و کچه له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، وه‌ڵامی لێدوانه‌کانی مه‌لا مه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌و دواتر گرته ڤیدیۆیی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌ئه‌کاونتی خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوکرده‌وه‌و به‌خێرایی سه‌دان ئه‌کاونت و په‌یجی تر بڵاویانکرده‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه. پەیام حازم له‌لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی باس له‌وه‌ده‌کات لەدوای ئەوه‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینییه چه‌ند جارێک «سوکایەتی و تەشهیر»ی بەژنی کوردی کردوه، بەتایبەت دوای ئەوەی کە وتی ژنی کورد دایناسۆرە، ئه‌و بڕیارده‌دات په‌یوه‌ندی به‌و به‌رنامه‌یه‌وه بکات و وه‌ڵامی مه‌لا مه‌زهه‌ر بداته‌وه. ئه‌و وتیشی «دوورۆژ بێدەنگ بوم تاکو بزانم هیچ ڕێکخراوێکی ژنان و یان هیچ که‌سێک کە بانگه‌شه‌ی ئازادی و پاراستنی مافی خانمان دەکەن دێنه دەنگ، بەداخەوە نەهاتنە سەر خەت، بۆیە دەبوو کەسیک هەبێت بیوەستێنێت، بڕیارمدا ئەوکەسە من بم». په‌یام وتی «لەهەمان میمبەرەوە کەسوکایەتی بەژن دەکات ڕەدفیعلێکی، لۆژیکم دایەوەو وتم تەنها یەک پرسیار لە خۆت بکە دایناسۆر مرۆڤی دەبێت؟ گەر ژنی کورد دایناسۆری بێت، تۆش بەچکە دایناسۆری، بەڵام تەشهیری ئەو بەردەوام بوو لە ڤیدیۆکەشدا روونە جگە لە زمانێکی توند‌و زبر وەڵامێکی لۆژیکی پێ نەبوو». به ماوه‌یه‌کی که‌م دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌ی په‌یام، وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاری داخستنی که‌ناڵی سروشتی راگه‌یاند، په‌یام ده‌ڵێت «نازانم لە ئەنجامی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی منەوە بو یاخود نا، بەڵام کۆتا هەڵویستی توند ئەو پەیوەندیە بوو گەر من هۆکار بووبم شانازی بە کچ بوونی خۆمەوە دەکەم، هەرگیزیش پەشیمان نیم، کەناڵیک پشێوی دروستبکات ئەوە دەرەنجامەکەیەتی». په‌یام پێی وایه مامۆستایانی ئاینی و نوسەر و کەسە دیارەکانی کومەڵگە، کاتێک قسەیەک یاخود سوکایەتیەک یان بڕوایەکی هەڵە بڵاودەکەنەوە ناکرێت بڵێین ئازادی ڕا دەربڕینە، چونکە ئەوان میمبەری کۆمەڵگەیەکن. دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌که، کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، په‌یام ده‌ڵێت «چه‌ندین نامه‌ی دەستخۆشی و ڕەخنەشم بۆ هات، ئەوەی بۆمن گرنگە بە قەناعەت و باوەڕی خۆم کردوومە». مەلا مەزهەر دوای راگرتنی پەخشی کەناڵەکەی، دوای رۆژێک «بەمەرج» کرایەوە. هاوڵاتی پەیوەندیکرد بە مەلا مەزهەرەوە لەسەر ئەم دۆسیەیە، بەڵام وتی ئەو لە چەند رۆژی رابردودا قسەی زۆری لەسەر ئەو پرسە کردوەو نایەوێت قسەی لەسەر بکاتەوە. محەمەد گەردی بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری، سه‌باره‌ت بهوهۆکارانهی بوونه هۆی داخستنی که‌ناڵی سروشت کە خاوەنەکەی مەلا مەزهەر خۆراسانییە، ئاماژه به‌وه ده‌کات له چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کیدا له‌مانگی ره‌مه‌زاندا، مەلا مەزهەر چەندجارێک وشه‌ی «نه‌شیاوی وه‌ک سوکایەتی بە ئافرەتانی کورد» به‌کارهێناوه‌و لهتۆڕهکۆمهڵایهتیهکانیش چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌کی بڵاوبویه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک چالاکوان و ڕێکخراوەکانی ژنان شکاتیان لێکردوه‌و بۆماوه‌یه‌ک که‌ناڵه راگیرا. سه‌باره‌ت به‌وه ره‌خنه‌و گله‌ییانه‌ی که ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت ده‌کرێت و که له‌بری ئه‌و داخستنه ده‌بوایه به‌رنامه‌که‌یان رابگرتایه، چونکه به وته‌ی ئه‌و ره‌خنه‌گرانه، داخستنی که‌ناڵی سروشت بۆته هۆی پێشلێکردنی (یاسای رۆژنامه‌گه‌ری) به‌رپرسه‌که‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت «نه‌خێر داخستنی که‌ناڵ و راگرتنی په‌خشه‌که‌ی پێشلکاری نیه‌و به‌پێی یاساکراوه، چونکه ئێمه ناتوانین ئازادی میدیایی پێشلێبکهین و به‌رنامه‌که‌ی رابگرین، به‌ڵام ده‌کرێت بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی په‌خشی که‌ناڵه‌که دابخه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مه دووباره‌و سێ بارهبویهوه ئه‌وکات ماوه‌ی داخستنه‌کان درێژتر ده‌کرێنه‌وه«. به‌پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکومه‌تی هەرێمی کوردستان، ئێستا (104) کەناڵ و (160) رادیۆ له‌کوردستان هەن لەم ژمارەیەش (39) تەلەفزیۆن و رادیۆ و سێ کەناڵی ئاسمانی ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌کانیان بانگخوازی و ئیسلامین.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئه‌و نۆ ئه‌ندامه‌ى چونه‌ته شوێنى ئه‌ندامانى کۆمسیاران به‌پێى یاساى هه‌موارکراوى هه‌ڵبژاردنه‌کان کاره‌کانیان ده‌که‌ن و له‌سه‌دا سه‌دى سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان هه‌ژمار ده‌کرێته‌وه. ئارام شێخ محه‌مه‌د، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتی، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که تا ئه‌و کاته‌ى سه‌رجه‌م سکاڵاى لایه‌نه سیاسییه‌کان به شه‌فافى نه‌بینرێت و ده‌نگى ساخته‌کارییه‌کان له ده‌نگه راسته‌قینه‌کان ده‌رنه‌کرێت هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کان ئاشکرا ناکرێت. کۆمسیۆن پێیوابوو به‌پێى ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ى که خۆیان رایانگه‌یاندووە وڵاته‌که شامى شهریفە هاوڵاتی: ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق چاودێرى پرۆسه‌ى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان ده‌کات؟ ئارام شێخ محه‌مه‌د: پرسى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌کان ئێستا لاى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ری و ئه‌وان ئه‌و نۆ دادوه‌ره‌یان داناوه، له جیاتى ئه‌و نۆ که‌سه‌ى کۆمسیۆن، ئیتر هه‌ر ئه‌وان ئیداره‌ى کۆمسیۆن سه‌رپه‌رشتى کاره‌کان ده‌که‌ن به‌پێى یاسا ههموارکراوهکهى هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر ساخته‌کارییه‌کان له سه‌دا 20 زیاتر بێت چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت؟ ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئه‌و مه‌وزوعه ته‌واو به‌پێى یاساکه کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت، ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانى ساختکاریى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق رێکار و یاساى خۆیان هه‌یه کێشه‌که ئه‌وه بووه که جێبه‌جێیان نه‌کردووه. کێشه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌به‌ر ئه‌وه بوو که داتا‌و زانیارییه‌کان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه شاردرانهوهو نهگەیشتە ده‌ست خه‌ڵک و قه‌واره سیاسییه‌کان، ئه‌وه وایکرد گومان له‌و ده‌رئه‌نجامانه بکرێت که کۆمسیۆن باسى ده‌کرد. هه‌موو داتا‌و زانیارییه‌کانى ئه‌وانه‌ى لاى کۆمسیۆنیش بڵاوکراونه‌ته‌وه ئه‌و زانیارییانه بوون که بوونه جێگه‌ى گومان و شکى لایه‌نه سیاسییه‌کان، بۆیه داواکرا هه‌ڵبژاردن دووباره بکرێته‌وه و لێکۆڵینه‌وه له ئه‌نجامه‌کان بکرێت، واتا هیچ رێژه‌یه‌ک نه براوه نه دۆڕاو له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دیار نییه. هاوڵاتی: که‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان به دیاری کراوى رادهگهیهنرێتهوه؟ ئارام شێخ محه‌مه‌د: لێکۆڵینه‌وه‌و دواى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به ده‌ست و جیاکردنه‌وه‌ى ساخته‌کارییه‌کان، ئایا رێژه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که چۆنه و چۆن کراوه و نازانرێت که‌ى ده‌نگەکان به‌ته‌واوى جیا ده‌کرێته‌وه تا کاتى بۆ دیارى بکرێت. به‌هۆى ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى کۆمیسیۆن بڵاویکرده‌وه بێ متمانه‌یى گه‌شتۆته لوتکه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان هاوڵاتی: ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تۆمه‌تبار ده‌کرێت له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه که دۆخى عێراقتان ئاڵۆز کردووه؟ ئارام شێخ مه‌حه‌مه‌د: کۆمسیۆن پێیوابوو به‌پێى ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ى که خۆیان رایانگه‌یاند بوو وڵاته‌که شامى شه‌ریف بوو، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ى ساخته‌کارییه‌کانیان کرد بوونه هۆى ئاڵۆزبوونى دۆخه‌که. په‌رله‌مان رێگاکه‌ى راستکرده‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ئه‌م هه‌نگاوه‌ى نه‌نایه کێشه‌ى سیاسى بێمتمانه‌یى و به‌ریه‌ککه‌وتن دروست ده‌بوو. بێ متمانه‌یى به‌هۆى ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى کۆمیسیۆن بڵاویکرده‌وه گه‌شتۆته لوتکه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان دیوى راسته‌قینه‌ى ئه‌م دۆخه‌ى دهرنهخستایه کێشه‌کان زۆر زیاتر ئاڵۆز و ئاشووبى لێ ده‌که‌وته‌وه و بارودۆخه‌که خراپتر ده‌بوو. به‌پێى ئه‌و دیکۆمێنت و ڤیدیۆیى و شکواى لایه‌نه سیاسسیه‌کان که کێشه‌ى گه‌وره هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌زاران به‌ڵگه له‌سه‌ر ساخته‌کارییه‌کان درا بویه کۆمسیۆن. هاوڵاتی: پێتانوایه به‌مزوانه ده‌نگى راسته‌قینه له ساخته‌کارییه‌کان جیابکرێته‌وه؟ ئارام شێخ محه‌مه‌د: تا به‌ده‌ست نهژمێردرێتهوه و تا ساخته‌کارییه‌کان جیانه‌کرێته‌وه و رێژه‌ى ساخته‌کارییه‌کان باس نه‌کرێت، سکاڵاى لایه‌نه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌کرێت هیچ زانیارییه‌ک راناگه‌یه‌ندرێت. هاوڵاتی: پاش سوتاندنى هه‌ندێ له سندوقه‌کان له‌به‌غدا، ئومێدتان هه‌یه که ده‌نگه‌کانى هاوڵاتیان نه‌فه‌وتێت؟ ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئێمه یاساى هه‌ڵبژاردنمان ههموارکردهوهو دواتر په‌سه‌ند کرا. به‌پێى یاساکه ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانى عێراق به‌ده‌ست هه‌ژمار بکرێنه‌وه‌و ده‌نگى راسته‌قینه‌ى هاوڵاتیان بخرێته روو، چاوه‌ڕوانى کاره‌کانى ئه‌و دادوه‌رانه‌ى که کاره‌کانى ئه‌ندامانى کۆمسیاران ده‌که‌ن که له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسایه‌دا ده‌بێت که هه‌موارکراوه‌ته‌وه. هاوڵاتی: وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له چاوپێکه‌وتنێکى هاوڵاتی ده‌ڵێت جارێکى تر پۆستى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناده‌نه‌وه به‌گۆڕان. ئارام شێخ محه‌مه‌د: با پرسى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق یه‌کلایى بکرێته‌وه‌و ده‌رئه‌نجامه‌کان راست بکرێته‌وه دواتر قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به پشتکردنه کورده‌کان بتوانێت ئه‌نقه‌ره رازی به کشانه‌وه بکات له سووریا، ئه‌وا پوتین ههنگاوێکی دیکه له سه‌رکه‌وتن نزیک ده‌بێته‌وه. هه‌رێم جه‌عفه‌ر ڤلادمیر پوتین، سه‌رۆکی روسیا چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ی دووپات کردووه‌ته‌وه که ده‌توانێت دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا، رازی بکات به‌وه‌ی که هێزه‌کانی له سووریا بکشێنێته‌وه و تره‌مپیش پێشتر وتبووی که ئه‌و حه‌ز به‌و کشانه‌وه‌یه ده‌کات. بڕیاره له داهاتویه‌کی نزیکدا، هه‌ردوو سه‌رۆکی ئه‌مریکاو روسیا کۆببنه‌وه، کێشه‌کانی سووریاش ده‌بنه بابه‌تی یه‌که‌می دانووستانه‌کانیان. رووسیا له سووریا یارییه‌کی ناڕوون ده‌کات چونکه په‌یوه‌ندییه‌کی پێناسه‌نه‌کراوی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ناو سووریا هه‌یه، وه‌ک حکوومه‌تی سووریا و ئێران و تورکیا و ئیسرائیل. له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، پوتین له مۆسکۆ پێشوازی کرد له محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و سه‌رۆکی هێزه چه‌کداره‌کان، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی که‌نداویش به‌جۆرێک بێت که گڕوتینێکی تێدابێت. به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئه‌ل مۆنیته‌ر، رووسیا پێویستی به یارمه‌تی ئه‌مریکایه بۆ سه‌قامگری سووریا، به‌ڵام سه‌قامگیری سووریا ده‌بێت هێزێک باجه‌که‌ی بدات. جا ئه‌و هێزه ره‌نگه ئه‌نقه‌ره، تاران یان دیمه‌شق خۆی بێت. مۆسکۆ سوودی له کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا بینی له هاوپه‌یمانی پلان و کردار تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی سووریا و هه‌ژموونی تارانی به‌و هۆیه‌وه زیادکرد که زۆر نزیکه له‌خۆی. له لایه‌کی دیکه‌وه جه‌نگی بازرگانی نێوان ئه‌مریکا و ئه‌وروپا، بۆ مۆسکۆ ڕێگای زیاتر خۆش کردووه. به‌گوێره‌ی راپۆرته‌که‌ی ئه‌ل مۆنیته‌ر "به دروستکردنی پرد له نێوان پاریس و مۆسکۆ له‌سه‌ر پرسی سووریا، فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت خۆی دوور بگرێت له سیاسه‌تی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌روه‌ها کشانه‌وی تره‌مپ له رێکه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی به ته‌واوی بیانووی داوه‌ته فه‌ره‌نسا که ئه‌وه ستراتیژیه جێبه‌جێبکات". ئه‌وه‌ی که تا راده‌یه‌ک بۆ مۆسکۆ ئێستا کێشه‌یه، گرژییه‌کانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانه. ئێستا حکومه‌تی سووریا ده‌یه‌وێت هێرشبکاته سه‌ر شاری دارای سووریا که به‌ده‌ست هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کانه، به‌ڵام ئه‌م هێرشه بۆ ئیسرائیل مایه‌ی نیگه‌رانیه، چونکه ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی ئێران و هێزه‌کانی سه‌ر به‌ئێران وه‌ک حزبوڵا. بۆ ئه‌مه‌ش مۆسکۆ ده‌یه‌وێت وا له ئیسرائیل بکات که تێبگات بۆچی حکوومه‌تی سووریا پێویستی به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یه و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌یه‌وێت گره‌نتی ئه‌وه بداته که هێزه‌کانی سه‌ر به ئێران له‌و ناوچانه بوونیان نامێنێت، به‌ڵام ئایا تاران به‌وه ڕازی ده‌بێت که هێزه‌کانی بکشێنێته‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دیپلۆماسی مۆسکۆ بۆ رازیکردنی تاران و دۆزینه‌وه‌ی جێگیرێک له جیاتی ئه‌و ناوچانه. که‌واته مۆسکۆ ده‌یه‌وێت جارێکی دیکه سوپای سووریا له‌و وڵاته به‌هێز بکات بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نها پێویستی به‌وه‌یه تره‌مپ رازی بکات له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان. مۆسکۆ ده‌یه‌وێت جارێکی دیکه سوپای سووریا له‌و وڵاته به‌هێز بکات بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نها پێویستی به‌وه‌یه تره‌مپ رازی بکات له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له راستیدا ئێستا تورکیا کێشه‌ی سه‌ره‌کی سووریایه. فه‌هیم تاستێکین، ڕۆژنامه‌نووسی سووری، له‌و باره‌یه‌وه وتی "ئێستا تورکیا هێزه‌کانی له ئیدلب هه‌ن، ناوچه‌یه‌ک که بۆته جێگای جیهادییه‌کان له باکووری رۆژئاوای سووریا. چه‌ند جارێکیش حکومه‌تی سووریا ئه‌و ناوچانه‌ی بۆردومان کردووه و ئه‌گه‌ری جه‌نگی درێژخایه‌ن هاتووه‌ته ئاراوه ". ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه وتیشی "تورکیا ده‌یه‌وێت ڕژێمی سووریا دوور بێت له‌و ناوچه‌یه، چونکه له داهاتوودا ئیدلیب له لایه‌ن تورکیاوه وه‌ک کارتێک دژی ئه‌مریکا به‌کار دێت". وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، له باره‌ی هێزه‌کانی تورکیا له سووریا ڕایگه‌یاند «تورکیا دووژمن و داگیرکه‌ره نه تورکیا و نه ئه‌مریکا مافی ئه‌وه‌یان نیه دانووستانمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه. ئێمه بست به بستی خاکی سووریا ڕزگار ده‌که‌ین». ئه‌مریکا ده‌توانێت دژی تورکیا بوه‌ستێته‌وه به‌وه‌ی که ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی تیرۆرستی ئه‌حرار ئه‌لشام هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بتوانێت نه‌رمی بنوێنیت له‌گه‌ڵ مۆسکۆ و دژی تورکیا له سووریا بوه‌ستێته‌وه ئه‌وا پلانه‌که‌ی پوتین له سووریا سه‌رده‌که‌وێت که چه‌ندین قۆناغی باشی بڕیوه. ئێستا هه‌ردوو ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر رووداوه‌کانی سووریا له گفتوگۆدان، پێشتریش ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕێکه‌وتن که هێزه کوردیه‌کانی وه‌ک یه‌په‌گه له مه‌نبج هاوشێوه‌ی عفرین وه‌ده‌ربنێن. به‌ڵام به نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان له ناوچه سنوورییه‌کانی تورکیا بیانووی ئه‌نقه‌ره بۆ مانه‌وه‌ی له سووریا چی ده‌بێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌هۆی پشتکردنه هێزه کوردییه‌کان بتوانێت ئه‌نقه‌ره به کشانه‌وه له سووریا رازی بکات ئه‌وا ههنگاوێکی دیکه له سه‌رکه‌وتنی دیپلۆماسی پوتین نزیک ده‌بنه‌وه. به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ پوتین، هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وزه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه و رازیکردنی ئه‌مریکایه به دووباره به‌هێزکردنه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئه‌سه‌د، چونکه ئه‌مریکا بێ به‌رامبه‌ر سووریا بۆ رووسیا و ئه‌سه‌د چۆڵ ناکات، که‌واته دیداری داهاتووی نێوان تره‌مپ و پوتین یان کێشه‌کانی سووریا چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن یاخود ئه‌و وڵاته زیاتر ده‌بێت جێگای جه‌نگی ئه‌و هه‌موو هێزه جیاوازه.
ئارا ئیبراهیم دوو ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێن موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار له پرۆژه‌یاساکه‌دا جێگیر کراوه که رێژه‌ى له‌سه‌دا 50% ى کۆى موچه‌و دهرماڵهکانى ده‌کاته چوار ملیۆن دینارى مانگانه. ئه‌مڕۆ له نێوان لیژنه‌ى یاسایى و ئابوورى و دارایی له‌په‌رله‌مانى کوردستان، گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌کى پرۆژه یاساى چاکسازى له خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کاندا کراو چه‌ند بڕگه‌یه‌ک جێگیر کراوه، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که بڕیاره سبه‌ى کاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنێکى داخراو ئه‌نجام بدات بۆ په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌که. پڕۆژه‌ى چاکسازى له خانه‌نشینى موچه‌و ده‌رماڵه‌کان، له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کراوه. ئه‌ندامێکى فراکسۆنى گۆڕان، ڕه‌خنه له جێگیرکردنى موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار ده‌کات و ده‌ڵێت" به‌بێ مه‌رجى ته‌مه‌ن و بڕوانامه به له سه‌دا 50ى موچه‌و ده‌رماڵه‌کان موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار که ده‌کاته چوار ملیۆن دینار جێگیر کراوه و ئه‌وان وه‌ک فراکسۆنى گۆڕان له دژى بوون. به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسۆنى گۆڕان له لیژنه‌ى یاسایى، له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار به‌بێ مه‌رجى ته‌مه‌ن و بڕوانامه به له‌سه‌دا 50ى موچه‌و ده‌رماڵه جێگیر کرا له کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى یاسایى و دارایى ئابورى که مانگانه چوار ملیۆن دینار ده‌کات، هه‌رچه‌نده ئێمه له دژى بووین". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، ئه‌م پرۆژه یاسایه که سبه‌ى بڕیاره په‌سه‌ند بکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێشتر سلبیاتى زیاترى هه‌یه له خانه‌نشینى پله باڵاکاندا. رۆژى 28/2/2018 په‌رله‌مانى کوردستان یاساى چاکسازى له خانه‌نشینى موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین ئیمتیازاته‌کانى په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام پاش ئاشکرا بوونى ورده‌کارى خانه‌نشینى پله باڵاکان له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک کاردانه‌وه‌ى توندى هاوڵاتیانى لێکه‌وته‌وه. دواى ماوه‌یه‌ک له کاردانه‌وه‌کان، په‌رله‌مانى کوردستان به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یاساییانه‌ى له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم وه‌ریگرتووه، یاساکه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت. به‌هار مه‌حمود، وتیشى" پرۆژه‌که‌ى پێشتر که په‌سه‌ند کراو دواتر په‌رله‌مان جارێکى تر هێنایه‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر زۆرى موچه‌ى خانه‌نشینى پله باڵاکان بوو که له‌مه‌دا مه‌رجى ته‌مه‌ن و بڕوانامه دیارى کرابوو ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ى بڕوانامه‌که‌ى دکتۆرا یان ماجستێر به‌کالۆریس بوایه جیاوازى هه‌بوو، ئه‌وه‌شى ته‌مه‌نى له 50 ساڵ زیاتر بوایه‌و 15 ساڵ خزمه‌تى هه‌بوایه، به‌ڵام ئه‌مه‌ى سبه‌ینێ بریاره په‌سه‌ند بکرێت سلبیاتى زیاتره بۆیه دژى ده‌بین". ئه‌ندامێکى فراکسۆنى پارتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار به له‌سه‌دا 50ى موچه‌و دهرماڵهکانى جێگیر کراوه. شوان شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسۆنى پارتى له لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌سایتى هاوڵاتى وت" پێش قه‌یرانى دارایى په‌رله‌مانتار به موچه‌و ده‌رماڵه‌وه مانگانه هه‌شت ملیۆن دینارمان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌و کاته‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى هه‌بووه بریارى پاشه‌که‌وت دراوه ته‌نها دوو ملیۆن دینارمان وه‌رگرتووه". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌مڕۆ له کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى یاسایى و دارایى و ئابوری‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر خانه‌نشینى پله باڵاکان کراوه‌و خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار به رێژه‌ى له‌سه‌دا 50ى کۆى موچه‌و دهرماڵهکانى جێگیر کراوه که له چوار ملیۆن دینار که‌متر ده‌کات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سبه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌کرێت بۆ په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساکه. به‌پێى مادده‌ى سێ له پرۆژه یاساکه که خانه‌نشینى پله باڵاکانه، ناکۆکى له‌نێوان ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له فراکسۆنه جیاوازه‌کان له‌سه‌ر بووه. شوان، وتیشى" ئه‌و بڕگه‌یه‌ش جێگیر کراوه که هه‌ر په‌رله‌مانتارێک ده‌توانێت دواى ته‌واوبونى کارى په‌رله‌مانى بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر وه‌زیفه‌ى پێشترى یان خانه‌نشینییه‌که‌ى ڕه‌تبکاته‌وه و وه‌رینه‌گرێت".
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که (کۆمار و په‌رله‌مان و حکومه‌ت) له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کان و ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌کان ئاشکراده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆچوونى لایه‌نه‌کان وه‌ک یه‌ک نه‌بوو، ناکۆکیه‌کان-یش ئاشکراده‌کات. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق، نورى مالیکی، سه‌لیم جبوری، هادى عامری، عه‌ممار حه‌کیم، هومام حه‌مودی، نوێنه‌رى موقته‌دا سه‌در، نوێنه‌رى عه‌بادی، شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسى لقى پارتى له به‌غدا، فریاد رواندزی، نوێنه‌رى یه‌کێتى و ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ک نوێنه‌رى گۆڕان له کۆبونه‌وه‌که به‌شدار بوون. سه‌لیم جبوری، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عیراق له‌دواى کۆبوونه‌وه‌که له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ڕێز له ڕێکاره یاساییه‌کان بگیرێت و وتی"هێنده‌ى هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ بنیاتنانى دیموکراتی، هێنده‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاژاوه و ناکۆکى له وڵات دروست نه‌بێت". هه‌روه‌ها وتیشی"له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان به چڕى گفتوگۆ کراوه و باس له ده‌ره‌چه یاساییه‌کان کراوه، به‌ڵام بۆچوونه‌کان وه‌ک یه‌ک نه‌بوون، چونکه هه‌ندێک ڕه‌خنه له په‌رله‌مان ده‌گرن و هه‌ندێک پێیان وایه هه‌نگاوه‌کان توندن و هه‌ندێکى دیکه‌ش پێیان وایه، که ئه‌و ڕێوشوێنه یاساییانه پێویست بوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کێشه‌که". له‌سه‌ر دۆسیه‌ى بژاردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست به‌پێى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان، که ڕۆژى چوار شه‌ممه په‌رله‌مانى عیراق په‌سه‌ندى کرد، ئه‌مڕۆ هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که له کۆشکى سه‌لام له به‌غدا کۆبوونه‌وه. ئه‌مڕۆ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆککۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فراکسیۆن و چه‌ند حیزبێک و به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌که‌ى کۆبووه‌وه، له‌دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق رایگه‌یاند: نابێت رێگه بدرێت بۆشایى ده‌ستورى له‌عێراق دروست ببێت. سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌که‌دا ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ى ئاشکرا کرد و رایگه‌یاند "له‌کۆبونه‌وه‌که ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجامیدان و ده‌رهاوێشته‌کانى تاوتوێ‌کران، پێویسته هه‌وڵه‌کان بۆ چه‌سپاندنى ئاسایش و جێگیرى دۆخى سیاسى چڕبکرێنه‌وه و ده‌بێ رێز له ئیراده‌ى ده‌نگده‌ران بگیرێت".
هۆشدارى ده‌درێت له دروستبوونى «مه‌ترسی ڕاسته‌قینه« له‌سه‌ر به‌نداوى دوکان ئه‌گه‌ر گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێیه‌که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه درێژه بکێشێت. هاوڵاتی چاوهڕواندهکرێت به‌نداوى دوکان قوربانى و زیانمه‌ندى گه‌وره‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێی بچوک بێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته بەردەوامبێت لە گلدانەوەی ئاوى زێیه‌که که زیاتر له نیوه‌ى ئاوى به‌نداوەکە لەو زێیەوە سەرچاوە دەگرێت. هەوڵەکان بۆ ڕیگریکردن لەو مەترسییە هیوابەخش نین. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی دوو پسپۆڕی بواری جوگرافیا له زانکۆی سلێمانی، ئه‌گه‌ر ئێران به‌ته‌واوی ئاوی زێیه‌که بگرێته‌وه، گرفتێکی گه‌وره‌ی که‌م ئاوی له‌ناو دانیشتوانی سلێمانیدا دروستده‌بێت که چاره‌سه‌ری ئاسان نابێت، جگه له‌وه‌ی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دانیشتوانی که‌رکوک و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیش. ئه‌و ڕووباره که له خاکی رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان، پێش ئەوەی بڕژێتە به‌نداوی دوکانه‌وه، دانیشتوانی پشده‌ر سودی لێ دەبینن بۆ ئاوی خواردنەوەو کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداریی و پڕۆژه‌ی به‌خێوکردنی ماسی. سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئێران له ههنگاوێکی تاکلایه‌نه‌دا و له خاکی خۆیه‌وه ئاوی روباره‌که‌ی گرته‌وه، به‌مه‌به‌ستی پڕکردنی به‌نداوی کۆڵه‌سه که له ساڵی ٢٠٠٧ له‌سه‌ر ئه‌و روبارهو له باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری سه‌رده‌شت دروستیکردووه، به‌مه‌به‌ستی گلدانه‌وه‌ی ئاو تا بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به‌کاری بهێنێت. ئه‌و به‌نداوه له‌ساڵی رابردوودا خرایه کار، ئه‌وکات و له‌هه‌مان ئه‌م مانگه‌دا ئێران روباری زێی بچوکی گرته‌وه، به‌مه‌به‌ستی پڕکردنی به‌نداوه‌که، که گرفتی زۆری بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتوانی پشده‌ر و کشتوکاڵ و پڕۆژه‌کانی به‌خێوکردنی ماسی دروستکرد که له که‌ناری روباره‌که دروستکراون. گرتنه‌وه‌ی زێی بچوک له‌کاتێکدایه، ئه‌و روباره به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکه‌وه له ئێستادا به‌تاکه سه‌رچاوه‌ی ئاوی تاڕاده‌یه‌ک مسۆگه‌ر داده‌نرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان و عێراق، له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق زه‌نگی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئاویان لێداوه، به‌هۆی پڕکردنی به‌نداوی زه‌به‌لاحی ئه‌لیسۆ له‌لایه‌ن تورکیاوه له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی روباری دیجله. هۆکارێکی تر ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی کاریگه‌ری بومه‌له‌رزه‌که‌ی ساڵی رابردووه‌وه ئه‌و توانایه‌ی جارانی نه‌ماوه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو تا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشتی پێ ببه‌سترێت، به‌شێک له‌سه‌رچاوه ئاوییهکانیشى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیراونه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر پشت به به‌نداوی دوکان ده‌به‌سترێت که زێی بچوک ده‌ڕژێته ناوییه‌وه. ته‌واونه‌کردنی به‌نداوی بێخمه‌ش له‌سه‌ر زێی گه‌وره که سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی ئاوه بۆ هه‌رێم و عێراق وایکردووه زێى بچوک وه‌ک تاکه سه‌رچاوه‌ى تاڕاده‌یه‌ک مسۆگه‌رى ئاو ناوببرێت کە به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو که‌میکردووه. محه‌مه‌د تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوکان به هاوڵاتی وت «ئاستی ئاوی هاتوو بۆ به‌نداوى دوکان له ئێستادا له ١٥٤ مه‌تر سێجاوه که‌مبووته‌وه بۆ ٥٠ مه‌تر سێجا و زیاتر لە ١٠٠ مه‌تر سێجا که‌میکردووه«. به‌نداوی دوکان سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی یه و هاوکات ئاوی به‌نداوه‌که رۆژانه به‌رده‌درێته‌وه بۆ که‌رکوک و ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاستی عێراق و سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵدارییه له‌و ناوچانه‌دا. محه‌مه‌د تاهیر پێیوایه مه‌ترسییه‌کانی گرتنه‌وه‌ی زێی بچوکه گه‌وره‌یه، به‌وپێیه‌ی ئێستا روباری دیجله گیرۆده‌یه به‌ده‌ست به‌نداوی ئه‌لیسۆی تورکیاوه‌و به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانیش توانای جارانی نه‌ماوه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها به‌نداوی دوکانه که زێی بچوک سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه‌تی و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی بدرێت به گرتنه‌وه‌ی کێشه‌ی راسته‌قینه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌و جگه له که‌مبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی دوکان ئه‌و ئاوه‌شی تێیدایه پیس ده‌بێت. وتیشی «ئه‌گه‌ر تا مانگی ١٠ گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوک به‌رده‌وام بێت مه‌ترسی راسته‌قینه له‌سه‌ر به‌نداوی دوکان دروستده‌بێت، چونکه له ئێستادا به‌نداوی دوکان له‌رووی ئاوی خهزنکراوهوه کێشه‌کی ئه‌وتۆی نییه‌و له وه‌رزی باران باریندا ئاوێکی زۆر گلدراوه‌ته‌وه«. مه‌ترسی گرتنه‌وه‌ی روباری زێی بچوک له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌کی خێرا کاریگه‌ری له‌سه‌ر دانیشتوانی پشده‌ر و زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان و ئه‌و پڕۆژانه دروستکردووه که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشت به ئاوی ئه‌و زێیه ده‌به‌ستن، به‌تایبه‌تی پڕۆژه‌کانی به‌خێوکردنی ماسی که ژماره‌یان به نزیکه‌ی ٢٠ پڕۆژه داده‌نرێت. به وته‌ی ئه‌کره‌م ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌کان سه‌ر به وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و ئاوه‌ی ئێران گرتویه‌تییه‌وه له‌سه‌دای ٧٠ ی ئاوی زێی بچوکه و دیار نییه تاکه‌ی ئه‌و ره‌وشه درێژه‌ی ده‌بێت. ئه‌کره‌م ئه‌حمه‌د له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌ی به «کێشه‌یه‌کی قوڵ» ناوبرد، به‌ڵام وتی که به‌ئاسانی مه‌ترسیی گرتنه‌وه‌ی ئاوی روباره‌که ناگاته به‌نداوی دوکان و هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که به‌رده‌وامه. تائێستا هه‌وڵى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى رووباره‌که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه که هه‌ر له‌ساتى یه‌که‌مى گرتنهوهیهوه سامانێکى زۆرى ماسی له‌ناوچوون بێ ئه‌نجامن و دیار نییه ئێران جارێکى تر هاوشێوه‌ى ساڵى رابردوو ئاوه‌که به‌رده‌داته‌وه یاخود نا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژى دوشه‌ممه وه‌فدێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى یاداشتێکیان له‌باره‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاوه‌که‌و زیانه‌کانییه‌وه راده‌ستى کونسوڵگه‌رى ئێران له سلێمانى کرد و بڕیاریشه وه‌فدێکى هاوبه‌شى ئه‌نجومه‌نه‌که و کونسوڵخانه سه‌ردانى سنوره‌که بکه‌ن به‌مه‌به‌ستى بینینى زیانه‌کان. سه‌عدوڵا مه‌سعودیان سه‌رکونسوڵى ئێران له سلێمانى به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند، دواى سه‌ردانیکردنى لیژنه‌که بڕیار له‌باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه ده‌ده‌ن، جه‌ختیشیکرده‌وه که پشکى هه‌رێمى کوردستان له ئاو پارێزراوه‌و له چرکه‌یه‌کدا 13 مه‌تر سێجا ئاو دێته هه‌رێمه‌وه. رێژه‌ی له 60%ی ئاوی به‌نداوى دوکان و زێی بچوک له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ئاوی زێیه‌که به‌ته‌واوی بگیرێته‌وه ئاوی به‌نداوى دوکان به‌ڕێژه‌ی 60% که‌مده‌کات.
گونده‌کانى بهرمیزهو ده‌وروبه‌ری له لایه‌ک ماڵوێرانى ئاگری شه‌ڕ بوون، له لایه‌ک تریشه‌وه به‌روبووم و مه‌ڕوماڵاته‌کانیان له ده‌ستداوه. ئەحمەد فارس رۆژى 31ی ئایار، هه‌رگیز بۆ که‌ریم عومه‌ری ته‌مه‌ن 67 ساڵ رۆژێکى خۆش نه‌بوو، کاتێک له پڕ ده‌یان سه‌ربازی سوپاى تورکیا وه‌کو میوان خۆیان کرد به گوندهکهیانداو ئه‌و ئێواره‌یه له‌سه‌ر سفره‌ى رازاوهى رۆژوهوانى گونده‌که له‌ناو مزگه‌وته‌که نانیان خوارد. به‌پێی دابونهریتى گوندی به‌رمیزه، له‌مانگی ڕه‌مه‌زان پیاوه‌کان له‌مزگه‌وت کۆده‌بنه‌وه‌و پێکه‌وه نان ده‌خۆن هه‌ریه‌که‌و له ماڵه‌وه سینی خۆی دێنێ و ده‌یخاته سه‌ر سفره، دواتر رۆژوهوانى له گه‌نج و پیرو مناڵی گونده‌که له‌سه‌ری کۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئێواره‌یه جیاوازبوو، میوانێکى ناوه‌خت و سامناک له‌سه‌ر سفره له‌گه‌ڵیان نانیان خوارد‌و دواتر داویان لێکردن هاوکاریان بکه‌ن بۆ شه‌ڕێک که هی ئه‌وان نییه. که‌ریم عومه‌ر که به‌شداربوویه‌کى سه‌ر ئه‌و سفره‌یه بوو، پێشتر شاهیدی چه‌ندین روداوی شه‌ڕو ماڵوێرانی بووه که به‌هۆى بۆردومانه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که له‌و ناوچه‌یه تووشی هاتوون. شه‌ڕو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ناوچه‌که بۆ ئه‌و پیره پیاوه تازه نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تازه بوو ئه‌وه بوو ئه‌و سوپایه رۆژى 31ى ئایار به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه خۆیان کرد به گونده‌که‌یاندا. که‌ریم عومه‌ر وتى «زۆرمان پێوتن مه‌یه‌نه گونده‌که‌مانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر سوربوون له‌سه‌ر هاتنه‌که‌یان و وتیان هه‌ر دێن وحه‌ز ئه‌که‌ین بۆ چه‌ند ساتێک بێنه لاتان و نانێک به‌یه‌که‌وه بخۆین». ئه‌و هێزه بۆ چه‌ند کاتژمێرێک له‌ناو گونده‌که‌دا مانه‌وه‌و دواى خواردنى نانى ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ گونده‌که‌یان به‌جێهێشت. که‌ریم عومه‌ر که هێشتا دڵه‌ڕاوکێی ئه‌و رۆژه‌ى له‌دڵدایه نه‌یویست ناوى ته‌واوی بهێنرێت و داوای کرد له هاوڵاتی ناوى خوازراوی بهێنێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ک دووباره ئه‌و هێزه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌که‌یان. ئه‌و پیاوه به ته‌مه‌نه وتى «چه‌ندین ساڵه ئێمه بوینه‌ته قوربانی، شه‌هیدمان داوه بریندارمان داوه به ده‌یان ملیۆن دیناریش توشی زه‌ره‌ر و زیان بوین که‌چی که‌س ناڵێت ماڵتان له‌کوێیه ئێمه ئێستا ژیانمان لێ تاڵ بووه« گوندی به‌رمیزه به‌درێژای 41 کم که‌وتۆته باشوری ناحیه‌ی سیده‌کانی سه‌ر به‌قه‌زای سۆران ژماره‌ی دانیشتوانی له‌ئێستادا نزیکه‌ی 250 ماڵ ده‌بێت دانیشتوانه‌که‌ی زیاتر خه‌ریکی کشتوکاڵکردن و ئاژه‌ڵدارین، ئه‌م گونده سنووری عێراق و تورکیا لێک جیاده‌کاته‌وه واته دواین گوندی سنوره له‌نێوان تورکیا و هه‌رێم. ئه‌م گونده که‌وتۆته ده‌ڤه‌ری برادۆسته‌وه که ماوه‌ی پێنج مانگه تورکیا بنکه‌و باره‌گای له‌و ناوچانه درووستکردووه. باره‌گاکانى سوپاى تورکیا که‌متر له کیلۆ مه‌ترێک له گونده‌که‌وه دووره، که به‌شێکه له زنجیره‌ک باره‌گاى تر که تاکو ناوچه‌ى خواکوڕک درێژ ده‌بنه‌وه. به‌رمیزه دوایین گوندی سنورى نێوان عێراق و تورکیایه‌و هه‌ر سێ وڵاته له‌یه‌ک جیا ئه‌کاته‌وه، هاوڵاتیان ده‌توانن به که‌متر له‌کاتژمێرێک به پیاده بچنه ناوخاکی تورکیاوه. ئه‌و هێزه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو چوونه گونده‌که‌وه (50 بۆ 60) سه‌رباز دهبوونو نزیکه‌ى 12 ئۆتۆمبێلیان پێبووه له جۆره‌کانى (باجه‌ر، پیکاپ، میستۆبیوشی) له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆره ئۆتۆمبێلێکی تری سه‌ربازی، چه‌که‌کانیان چه‌کى ئاسایی بوون و چه‌کی شان بوون. هێزەکە دواى نانخواردن له کاتژمێر هەشتى شه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌کانی خۆیان. عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌حمه‌د، موختاری گوندی به‌رمیزه، به‌هاوڵاتی وت «ئێمه نزیکه‌ی 250 ماڵ ده‌بین، کلتورى ئێمه وایه هه‌موو ڕه‌مه‌زانێک پیاوه‌کان دوای نوێژی مه‌غریب خواردنی خۆیان دێنن و به یه‌که‌وه ده‌یخۆین، ئه‌وانیش هاتن له‌گه‌ڵ ئێمه نانیان خوارد». وتیشى «به‌ڵام ئێمه ژیانمان له‌مه‌ترسیدایه، ته‌نانه‌ت ناتوانین ئاژه‌ڵداری و کشتوکاڵیش وه‌ک پێویست بکه‌ین و بچین بهروبومهکانمان ئاوبده‌ین، بۆیه هه‌مووی وشکبووهو زیانی زۆرمان پێکه‌وتووه«. له‌وکاته‌وه‌ى سوپاى تورکیا له کۆتایی ساڵى رابردوو بنکه‌و باره‌گاى له‌و ناوچه‌یه کردۆته‌وه، ژیان له دانیشتوانى گونده‌که تاڵ بووه، ئه‌وان جارێک دووچاری مه‌ترسی شه‌ڕ بوونه‌ته‌وه، جارێکیش به‌روبووم و مه‌ڕو ماڵاته‌کانیان له ده‌ستداوه. موختارى گونده‌که وتى «ئێمه ناتوانین له‌گوند بچینه ده‌ره‌وه، تائێستاش زیاتر له 20 سه‌ر مانگاى گونده‌که چونه‌ته نزیک باره‌گاکانى سوپاى تورکیا‌و بێسهرو شوێنن، چونکه ئێمه ناتوانین بچینه به‌دوایاندا له‌به‌ر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خۆمان». وتیشى «ئه‌گه‌ر وابڕوات ژیان زۆر سه‌خت ده‌بێت که‌سمان وا ناتوانین به‌ئاسانى لێره بژین، چونکه ئێمه زۆربه‌مان ژیانمان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵداری و کشتوکاڵکردنه« ئه‌م شه‌ڕه‌ى که ئێستا به‌رۆکى ناوچه‌که‌ى گرتوه، نزیکەى شەش مانگه به‌رده‌وامه، به‌ڵام تاو ئه‌و کاته‌ى سوپاى تورکیا له به‌رمیزه ده‌رنه‌که‌وت، که‌س به موعاناتى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه‌ى برادۆستى نه‌زانى. برادۆست کەناوچەیەکى شاخاوییەو سەر به ناحیەى سیدەکانى هەرێمى کوردستانه، بەشوێنێکى ستراتیژى گرنگ دادەنرێت، بەو پێیەى دەکەوێته سێگۆشەى سنورى نێوان عێراق و ئێران و تورکیاوه. گونده سنورى شاخاوییەکانى ئەو ناوچەیه چەندین ساڵى درێژه لەژێر کۆنتڕۆڵى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکه) دایه که له ساڵى 1984 ەوه شەڕى چەکدارى دژ به تورکیا راگەیاندووه. بەپێی میدیاکانى نزیک له پەکەکه، ئامانجى تورکیا له هێرشکردنه سەر برادۆست، دروستکردنى بنکەیەکى سەربازى هەمیشەیی و دەستبەسەرداگرتنى ئەو ناوچه ستراتیژییەیه که ساڵانێکى درێژه لەژێر کۆنتڕۆڵى گەریلادایه. پێگەى ستراتیژى برادۆست به جۆرێک هەهڵکەوتووه، که هەر هێز و وڵاتێک کۆنتڕۆڵى تەواوى ئەو ناوچەیەى بەدەستەوه بێت به ئاسانى دەتوانێت کۆنتڕۆڵى سێگۆشەى سنورى عێراق و تورکیا و ئێران بکات. به‌ڵام له‌م شه‌ڕه‌دا دانیشتوانى ناوچه کوێستانیه‌کان گه‌وره‌ترین باجیان داوه. ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌کان به‌هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «ساڵی ڕابردوو 120 ماڵ بۆماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان بون و گه‌نجێکیش له‌و گونده به‌هۆی بۆردومانی تورکیاوه شه‌هید بووه‌و به‌ده‌یان ملیۆن دینار زه‌ره‌رمه‌ند بونه، ئێمه داوکارین له‌په‌که‌که چه‌قی شه‌ڕ و ململانێ له‌ناوچه‌ی ئێمه کۆتایی پێ بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى بیانوی تورکیا نه‌مێنێت و شه‌ڕ له‌م ناوچانه کۆتایی پێبێت». «سوپاى تورکیا له‌کاتى چونیان بۆ گوندى به‌رمیزه داوایان له‌دانیشتوانی ناوچه‌که کردبوو هاوکاریان بکه‌ن بۆ بهرەنگاربونهوهیان به‌رامبه‌ر به په‌که‌که، به‌ڵام دانیشتوان ڕه‌تیان کردبوه‌وه«. ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌کان وایوت. به پێى رێککه‌وتنێکى پێشتر له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتى تورکیا‌و عێراق، نابێت هیچ کام له‌و دوو وڵاته سه‌روه‌ریی خاکى یه‌کتر پێشێل بکه‌ن و بچنه سنورى یه‌کدییه‌وه، بهبڕواى چاودێرانى سیاسى ئه‌و رێککه‌وتنه له‌لایه‌ن تورکیاوه شکێنراوهو سه‌روه‌رى خاکى عێراق پێشێلده‌کرێت. «ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه تورکیا خاکی عێراق ده‌به‌زێنێت و عێراق بێ هه‌ڵوێسته، هیچ شتێکی وامان نه‌دیتوه که شایانی باسکردن بێت، چونکه ئه‌رکی عێراقه سه‌روه‌ریى خاکی خۆی بپارێزیت». که‌ریم به‌حری په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌رێم بۆ هاوڵاتی وایوت وتیشی «هاتنی هێزێکی وه‌کو تورکیا بۆ ناو خاکی وڵاتێک به‌بێ ڕێککه‌وتن، شکاندنی سه‌روه‌ریى ئه‌و وڵاته‌و شکاندنى ئه‌و رێککه‌وتنه‌یه که کاتى خۆى له‌نێوان تورکیا‌و عێراق ئه‌نجام دراوه که هیچ کامیان سنورى یه‌کتر نه‌به‌زێنن» ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشووى هه‌رێمى کوردستان ترسى خۆى له‌وه نه‌شارده‌وه که تورکیا زیاتر په‌لبهاوێت، وتى «له‌به‌رچاومان ڕوونه که ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت من ده‌چمه ناوخاکی سوریا‌و عێراق، پرسیش به‌هیچ که‌س و لایه‌نێک ناکه‌م و موڵه‌تیان لێوهرناگرم، دیاره گلۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵکراوه له‌م دوو وڵاته‌ش به‌تایبه‌تی ناوچه کوردنشینه‌کان کراوه‌ته ئامانج» لەگەڵ چڕبوونەوەى ئۆپەراسیۆنى ئاسمانى و زەمینى سوپاى تورکیا بۆ سەر سنورى برادۆست، پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکه جەخت لەبەرگریکردن لەو ناوچەیه دەکاتەوه که پێگەیەکى سەرەکى گەریلاکانیەتى. تورکیا تادێت هه‌ڕه‌شه‌کانى زیاتر ده‌کات و ده‌ڵێت به‌مزوانه له خواکورک و برادۆسته‌وه ده‌گه‌نه قه‌ندیل. که‌ریم به‌حری په‌رله‌مانتارى پێشووی هه‌رێمى کوردستان که خۆى خه‌ڵکى ناوچه‌ى برادۆسته، وتى «راسته هه‌رێم تواناى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى سوپاى تورکیاى نییه که ئه‌ندامه له‌نا تۆ، به‌ڵام ده‌بوایه سه‌باره‌ت به بۆردوومانه‌کان یان هاتنی سوپا بۆ ناوخاکی عێراق، ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بوایه ده‌بوو ئیدانه‌ی بکات و داوا له‌عێراق بکات که هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری خاکی خۆی». سنورى برادۆست که بەسەدان گوند له خۆدەگرێت، لەدۆڵی گەلی عەلی بەگەوه درێژدەبێتەوه بۆ چۆمان و رۆژهەڵاتی کوردستان و شنۆ و مەرگەوەر و سۆما و سەڵماس له خۆدەگرێت، لەوێشەوه درێژدەبێتەوه بۆ هێڵی شەهیدان شەمزینان و بارزانیش له خۆ دەگرێت، هەروەها دیاناش دەکەوێته سنوری ناوچەی برادۆستەوه. بەهۆى شەڕ و بۆردومانى ئاسمانییەوه زۆربەى گوندەکانى ئەو سنوره چۆڵ بوون و له ئێستاشدا بەشێک لەو گوندانه لەژێر دەستى سوپای تورکیادان. له ئێستادا به‌شێکى ئه‌و ناوچانه که‌وتوونه‌ته ناو ئاگری شه‌ڕه‌که‌وه‌و ژیانیان تییاندا زه‌حمه‌ت بووه هاوشێوه‌ى گوندى به‌رمیزه. که‌ریم عومه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه هاتنى سوپاى تورکیایان بۆ گونده‌که‌یان پێخۆش نه‌بووه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «ناتوانین به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایی ئاژه‌ڵه‌کانمان به‌خێو بکه‌ین به‌هۆى تۆپبارانى سوپاى تورکیاوه، دوو مانگ له‌مه‌وه به‌ر دوو چێلم هه‌بوو نزیکى باره‌گاکانى تورکیا بوونه‌وه، ئیتر ئێمه‌ش نه‌مان توانی بچین به‌دوایاندا، ئێستاش نازانم چێلهکانم چیان لێهات، که نرخه‌کانیان نزیکه‌ی پێنج ملیۆن دینار بوون»
فراکسیۆنه‌کان پرسی ده‌رماڵه ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست حکومه‌ت و داواده‌که‌ن «شه‌لم کوێرم» ده‌رماڵه‌کان نه‌بڕێت ئارا ئیبراهیم پەرلەمانی کوردستان بڕگەی بڕینی دەرماڵە لە ناو پڕۆژە یاسای چاکسازی لە بودجەو دەرماڵەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەردەهێنێت و بڕیارە دوای پەسەندکردنی یاساکە حکومەت خۆی هەستێت بە بڕینی ئەو دەرماڵانەی کە بە «شایستە»ی نازانێت. دووشەممەی رابردوو لیژنەی یاسایی و دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەو بڕگەی بڕینی دەرماڵەیان لە پڕۆژە یاساکە دەرهێنا، بەمەش تۆپەکەیان خستەوە گۆرەپانی حکومەت، ئەگەرچی لە سەرەتادا حکومەت ئەو پڕۆژە یاسایەی ناردبوو بۆ پەرلەمان. به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتی وت «به‌پێى ئه‌و پڕۆژە یاسایه هیچ ده‌رماڵه‌یه‌ک نابڕدرێت، به‌ڵام هه‌ندێ ده‌رماڵه لهسهڵاحیاتى حکومه‌ت خۆیدایه بیبڕێت، کە به نایاسایى وه‌رده‌گیرێت، بۆ نمونه ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى له دائیره‌ى کاره‌با ئه‌وه‌ى که‌سێک به سه‌ر عه‌مودى کاره‌با هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و که‌سێکیش که له فه‌رمانگه‌یه‌ک کار ده‌کات وه‌ک یه‌ک وه‌ریده‌گرێت، ئه‌مه دادپه‌روه‌رى تێدا نییه«. وتیشی «لەگەڵ ئەمەشدا حکومه‌ت ناتوانێت شه‌لم کوێرم ده‌رماڵه ببڕدرێت، ده‌بێت رێنمایى و په‌یڕه‌وى بۆ ده‌ربکات». به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریه‌وه بەهاوڵاتی دراوە، دواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى چاکسازى خانه‌نشینى، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌کى باڵا پێکده‌هێنێت بۆ ئه‌و رێنماییانه‌ى تایبه‌ت به ده‌رماڵه له‌رابردوودا ده‌رکراون و دواى لێکۆڵینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه ئه‌و ده‌رماڵانه‌ى یاسایین ده‌هێڵدرێنه‌وه و ئه‌وانه‌شى نادادى تێدایه ده‌بڕدرێت. بڕیارە لیژنه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم داواى راپۆرت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان بکات تایبه‌ت به ده‌رماڵه‌کان، به‌پێى شوێنى کارى فه‌رمانبه‌ران ده‌رماڵه‌کان به‌شێوه‌ى دادپه‌روه‌رانه جارێکى تر رێکده‌خرێته‌وه. لە لایەکی ترەوە مادده‌ى سێ له پڕۆژه یاساکه تایبه‌ته به خانه‌نشینى پله باڵاکان، دوو پێشنیار خراوه‌ته‌ڕوو، که یه‌کێکیان تایبەتە بەو پلە باڵایانەی کە ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ زیاترە بەو مەرجەی 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت، کە بەڕێژهى له‌سه‌دا 60 ى موچه‌که‌یان خانه‌نشین بکرێن. دووه‌م پێشنیار ئه‌وه بووه که سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران خانه‌نشینى بیانگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان کەمترە لە 50 ساڵ له‌سه‌دا 40 ى موچه‌که‌یان، خانەنشین بکرێن. ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى گۆڕان، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌جێبه‌جێکردنى ئه‌و یاسایه، حکومه‌ت ئیلزام کراوه که پاشه‌که‌وتى موچه هه‌ڵبگرێت و نه‌یهێڵێت، وتیشى «ئه‌وه‌ى له‌و پڕۆژه‌یه‌دایه و ده‌کرێته یاسا، به‌شێکى بچوکى چاکسازیى حه‌قیقییه، چاکسازییه گه‌وره‌که له مه‌له‌فى نه‌وت ده‌بێت بکرێت». پڕۆژه یاساى چاکسازیى خانه‌نشینى، له 24 مادده پێکهاتووه، دوو مادده بۆ پڕۆژه‌که زیادکراوه که یه‌کێکیان جێگیرکردنى بڕى موچه‌ى خانه‌نشینى مه‌ده‌نییه که نابێت له 400 هه‌زار دینار که‌متر بێت. عیزه‌ت سابر، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان بۆ هاوڵاتی، وتی «راى جیاواز هه‌بووه له‌سه‌ر خاڵه‌کانى پڕۆژه یاساکه، به‌ڵام گفتوگۆى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و مادانه‌ى جێى گفتوگۆن، یه‌کلاده‌بێته‌وه«. ئه‌و خاڵەشیى لە پڕۆژه یاساکه به «گرنگ» وه‌سفکرد که خانه‌نشینى مه‌ده‌نى کراوه‌ته 400 هه‌زار دینار. له پڕۆژه‌که‌دا ئه‌وه جێگیر کراوه که حکومه‌ت ده‌بێت پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵبگرێت، عیزه‌ت سابر وتی «دۆخى دارایى باشتر بووه‌و نرخى نه‌وتیش به‌رزبووه‌ته‌وه». وهزارهتهکهکان ده‌رماڵه‌ى جیاوازیان له‌ڕابردوودا بۆ کراوه‌و حکومه‌ت به‌ڕێنمایى نوێ ده‌رماڵه‌کان رێکده‌خاته‌وه و په‌رله‌مان پرسى دهرماڵهکانى له‌خۆى دورخستۆته‌وه. مه‌دینه ئه‌یوب، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتی وت «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار له‌م خوله‌وه نه‌مێنێت، به‌ڵام له پڕۆژه‌یاساکه‌دا به‌شێوه‌یه‌کى ئاره‌زوومه‌ندانه ماوه‌ته‌و په‌رله‌مانتار ده‌توانێت له‌دواى کۆتاییهاتنى خوله‌که، خانهشینیهکهى ڕهتبکاتهوهو بگه‌ڕێته‌وه بۆ پیشه‌و کارى پێشوی». له 56%ى ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران له ده‌رماڵه‌کان پێکهاتووه‌و له 44% ى وه‌ک موچه‌ى ئیسمییه. «به‌پێى پڕۆژه یاساکه، پێویسته ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران به ستانداردى عێراقى هاوتا بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بڕیارى کۆتایى نییه‌و له‌ناو په‌رله‌مان به ده‌نگدان ئه‌و ماددانه په‌سه‌ند ده‌کرێن که هه‌موارکراونه‌ته‌وه«. شێرکۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان وایوت. شێرکۆ جه‌وده‌ت به هاوڵاتی وت «به‌پێى خه‌مڵاندنى وه‌زاره‌تى دارایی، له‌ئێستاشدا زیاتر له ١٠٠ ملیار دینار بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه قورسایى ئه‌و داهاته‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه له بندیوار و خانه‌نشینى سه‌ربازى نایاسایى و فره موچهیدایه«.
فه‌رهاد عه‌لادین، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ هاوڵاتی: سازدانى: ئارا ئیبراهیم راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ڵێت، هه‌ڵبژاردن و بهڕێووەچونى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه لایه‌نى سیاسى و یاسایى هه‌یه و سه‌رۆک کۆمار په‌یوه‌سته به لایه‌نى یاسایى و به‌رگرى له ته‌زویرى هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکات، هه‌ر لایه‌نێک تانه‌ى هه‌یه ده‌توانێت بیداته دادگا. فه‌رهاد عه‌لادین، راوێژکارى فوئاد مه‌عسوم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که زۆرترین ئه‌و کێشانه‌ى روبه‌ڕووى سه‌رۆک کۆمار بوونه‌ته‌وه، بریتین له ریفیراندۆم و ١٦ ئۆکتۆبه‌ر و بڕینى بودجه‌و داخستنى ده‌روازه و فڕۆکه‌خانه‌کانى کوردستان. هاوڵاتی: هه‌فته‌ى رابردوو سه‌رۆک کۆمار رایگه‌یاند داواکه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ژماردنى به‌شێک له ئه‌نجامه‌کان به ده‌ست و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى ده‌ره‌وه، پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره، دواتر ناڕه‌زایه‌تییه‌کى زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه دروست بوو، راى ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه چییه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: به‌ڕێوه‌چونى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه لایه‌نى سیاسى و یاسایى هه‌یه، سه‌رۆک کۆمار په‌یوه‌سته به لایه‌نى یاسایى و راگهیاندنهکهى سه‌رۆک کۆمار جه‌ختکردنه‌وه بوو که هه‌موو لایه‌ک په‌یوه‌ست بێت به یاسا‌و رێساکانى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى لهسایهوه به‌ڕێوه‌چوو. کاتێک که پڕۆسه‌یه‌کى ناده‌ستورى ده‌بینێت ڕاى خۆى له‌سه‌ر ده‌رده‌کات، پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى دانیشته نائاساییهکهى په‌رله‌مان و گۆڕینى بابه‌تى دانیشتنه‌که له تاوتوێکردنى بابه‌تێک بۆ بڕیاردان و دواتر بۆ نوسینه‌وه‌ى پرۆژه یاسا، پێشێلکردنى ده‌ستوره‌و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش نامه‌ى بۆ دادگاى فیدڕاڵى نارد، هه‌موو لایه‌نه‌کانیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆک کۆمار به‌ڕاست ده‌زانن و بۆیه هه‌ڵوێستیان نه‌بوو جگه له دوو سێ لایه‌ن. لێره گرنگه بڵێین که سه‌رۆک کۆمار ته‌نها یه‌ک داواى سه‌ره‌کى هه‌بوو که ئه‌ویش پابه‌ندبوونه به یاسا‌و ده‌ستور. هاوڵاتی: به‌شێک لهنیگهرانییهکان له‌سه‌ر ده‌نگه‌کانى که‌رکوکه، به‌تایبه‌تى تورکمانه‌کان. ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆکى به‌ره‌ى تورکمانى هه‌فته‌ى رابردوو وتى سه‌رۆک کۆمار بۆ ڕازیکردنى یه‌کێتى خۆى خسته سه‌نگه‌رى به‌رگریکردن له ساخته‌کاران. راى ئێوه له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه چیه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: سه‌رۆک کۆمار خۆى نه‌خستۆته هیچ به‌ره‌یه‌که‌وه و ته‌نها له به‌ره‌ى یاسا و ده‌ستوره، سه‌رۆکایه‌تى کۆمار به‌یه‌ک شێوه سه‌یرى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌کات و ئه‌مه‌ش بریتیه له ده‌سته‌به‌رکردنى یاسا و رێساکانى هه‌ڵبژاردن، هه‌ر لایه‌نێکیش که گله‌یى یان تانه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌یه که سکاڵاکانى پێشکه‌ش ده‌کرێت، ئه‌م زاته ته‌نها بۆ دژایه‌تى کورده نه‌ک به‌رگریکردن له یاسا و دادوه‌ری. لێره گرنگه ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین که سه‌رۆک کۆمار نه به‌رگرى له ته‌زویر ده‌کات و نه په‌یوه‌ندى به‌م کاره‌وه هه‌یه، چونکه له ئیختساسى کارى ئه‌و نیه به‌ڵکو ئه‌مه کارى کۆمسیۆن و دادگایه. هاوڵاتی: به‌پێى هه‌ندێ راپۆرتى میدیایى هه‌فته‌ى رابردوو ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار هه‌وڵى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له فوئاد مه‌عسوم ده‌ده‌ن، خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌م هه‌وڵه چیه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: سه‌رۆک کۆمار چه‌ندین جار بێ منه‌تى خۆى ده‌ربڕیوه له‌و پۆسته و هه‌موو کاتێک ئاماده بووه که پۆسته‌که به جێبهێڵێت ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میلهتهکهى ئه‌مه داوا بکات، خۆى داواکارى ئه‌و پۆسته نه‌بووه و کاتێکیش تهکلیفکرا نهسڵهمیهوه له به‌جێهێنانى واجبى خۆی. سه‌باره‌ت به سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه ئه‌وه ته‌نها بڵقێکى میدیایه و هیچى لێ شین نابێت، سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه پڕۆسه‌یه‌کى ئاڵۆزه و ده‌بێت له دادگاى فیدڕاڵى ده‌ست پێ‌بکات و له په‌رله‌مان کۆتایى دێت، هه‌رچى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه. هاوڵاتی: رهخنهکهى تر له سه‌رۆک کۆمار ده‌گیرێت که له هه‌ندێ پرسدا راى نه‌بووه، به‌ڵام له پرسى به‌دواداچونى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگه‌کان قسه‌ى هه‌بووه. بۆ نموونه له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌وترێت له روداوه‌کانى ١٦ ئۆکتۆبه‌ردا قسه‌ى نه‌بووه، ئایا ئه‌مه قسه‌ى ئه‌وانه ناسه‌لمێنێت که به‌رێز سه‌رۆک کۆمار هێشتا به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌که‌ى خۆى له پێش چاوه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: قسه و باس له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سه‌رۆک کۆمار زۆرن، به تایبه‌تى سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌کانی، دیاره خه‌ڵک له یادێتى که سه‌رۆک کۆمار سێ جار سه‌فه‌رى تایبه‌تى بۆ هه‌رێمى کوردستان کرد‌و راوێژى له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى کورد کرد‌و ڕاو بۆچونى خۆى خسته سه‌ر مێزى سه‌رکردایه‌تى کورد به‌هه‌موو پێکهاته‌کانه‌وه، کۆبونه‌وه‌ى یه‌ک لایه‌ن و دوو لایه‌ن و فره‌لایه‌نى به‌ست، له ١٣ ئۆکتۆبه‌ر سه‌ردانى سلێمانى کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى کۆبووه و دواتریش له کۆبونه‌وه‌کانى سه‌رکردایه‌تى هاوبه‌شى کورد له دوکان له ١٥ ئۆکتۆبه‌ر هه‌موو راو و بۆچونى خۆى ڕوون کرده‌وه، سه‌رکردایه‌تى سیاسى راو بۆچونه‌کانى به‌رز نرخاند. به‌ڵام به‌رده‌وامبوون له بۆچونى خۆیان، ئێستاش ئه‌نجامه‌کان ڕوونه بۆ هه‌موو لایه‌ک. دواى ١٦ی ئۆکتۆبه‌ریش سه‌رۆک کۆمار به به‌رده‌وامى له‌سه‌ر خه‌ت بوو له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى باڵاى سیاسى عه‌ره‌بى و باڵوێزهکانى ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و ئێران و تورکیا و ئه‌وروپیه‌کان، فشارى زۆرى خسته سه‌ر هه‌موویان که هێرشه‌کان ڕابگیرێن و زێدهرۆیى زیاتر نه‌کرێت، له‌م هه‌وڵانه‌شى زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌ڵام لێره حه‌قیقه‌تێک هه‌یه که نابێت له یادى بکه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رۆک کۆمار کاره‌کانى خۆى دوور له میدیا و که‌ناڵه‌کانى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌نجام ده‌دات، چونکه بهبڕواى ئه‌و مانشێتى ئاگرینى، ره‌نگه دڵى هه‌ندێک رازى بکات، به‌ڵام زیاتى گه‌وره‌تر ده‌دات به به‌رژه‌وه‌ندى گشتی، بۆیه ئه‌و به کردار هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕێت نه‌ک له میدیا. هاوڵاتی: گرتنه‌وه‌ى ئاو له لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى ئێران و تورکیا له چه‌ند رۆژى رابردودا پرسێکى دیاربوون. هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چیه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: گرتنه‌وه‌ى ئاو له لایه‌ن تورکیا پڕۆسه‌یه‌که چه‌ندین ساڵه له ئارادایه، زیاتر له ٢٠ ساڵه که تورکیا خه‌ریکى دروستکردنى به‌نداوه له ناو خاکى خۆی، ته‌نانه‌ت ئه‌وان به نیازبوون له مانگى ئادارى ئه‌مساڵ ده‌ست به کردنه‌وه‌ى به‌نداوى ئه‌لیسۆ بکه‌ن، به‌ڵام به هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆک کۆمار‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى تر ئه‌م کاره بۆ مانگى شه‌ش دواخرا، ئێستاش پێویسته که حکومه‌تى عێراق کاربکات و دابینکردنى ئاو و پارێزگارى له‌سه‌رچاوه ئاوییه‌کانى بکات و له‌گه‌ڵ تورکیا‌و ئێرانیش ئیتیفاقیهى نێوده‌وڵه‌تى واژۆ بکات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به یه‌که‌وه ئیداره‌ى سه‌رچاوه ئاوییه‌کان بکه‌ن. هاوڵاتی: قسه‌یه‌ک هه‌یه که یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم کاندید بکه‌نه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تى کۆمار له خولى داهاتوودا، به‌رێزیان تا چه‌ند ئاماده‌ن خولێکى تر سه‌رۆکایه‌تى بکه‌ن؟ فه‌رهاد عه‌لادین: پۆستى سه‌رۆک کۆمار وه‌ک نه‌ریتێک بۆ کورد ته‌رخانکراوه، به‌ڵام شه‌رت نیه ئه‌م جاره‌یان بۆ کورد بێت، ئه‌گه‌ر بۆ کورد بوو ئه‌وه ئێستا پارتى دیموکراتى کوردستانیش داواى ئه‌م پۆسته ده‌کات، به واتایه‌کى تر، پۆستى سه‌رۆک کۆمار پێویستى به یه‌کده‌نگى و پێکهاتنى کورده له‌سه‌ر کاندیدێک که بتوانێت به‌رگرى له مافى گه‌لى کورد بکات له به‌غدا، تا ئه‌م ساته‌ش هیچ که‌سێک به فه‌رمى له لایه‌ن هیچ لایه‌نێک کاندید نه‌کراوه، سه‌رۆک کۆمار ناسڵه‌مێته‌وه له‌هه‌ر واجبێک که خزمه‌تى گه‌له‌که‌ى بکات و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش قبووڵى بوو که ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت. هاوڵاتی: ئایا هیچ کێشه‌و گرفتێکى سیاسى بۆ به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم دروستکراوه له‌م چوار ساڵه‌ى رابردودا؟ چ له‌ناوخۆ یان وڵاتانى ده‌ره‌وه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: گه‌وره‌ترین کێشه‌ى که سه‌رۆک کۆمار به‌رانبه‌رى بووبێته‌وه په‌رته‌وازه‌یى کورد بوو له به‌غدا، له‌ده‌ستدانى یه‌ک ده‌نگى کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر پێگه‌ى کورد له به‌غدا، له هه‌مان کاتدا بووه هۆکارى له‌ده‌ستدانى چه‌ندین پۆست و پایه‌ى گه‌وره، چونکه کوتله کوردییه‌کان ئاماده نه‌بوون به‌یه‌که‌وه کار له‌سه‌ر به‌رگریکردن له مافه‌کان بکه‌ین به‌یه‌که‌وه، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان به ته‌نها هه‌وڵى ده‌دا، هاوڵاتی: هیچ کێشه‌یه‌ک هه‌یه به‌هۆى پێشێلکردنى ده‌ستوره‌وه له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه روبه‌ڕووى سه‌رۆکایه‌تى کرابێته‌وه؟ ئایا چارهسکراوه یان نا؟ فه‌رهاد عه‌لادین: به‌پێى ده‌ستور سه‌رۆک کۆمار پارێزگارى ده‌کات له ده‌ستور، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه له‌ده‌ستور و نه به‌یاسا ئه‌م پارێزگاریکردنه رێکنه‌خراوه، بۆیه گفتوگۆیه‌کى زۆر هه‌یه که چۆن سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت به‌رگرى بکات له پێشێلکردنى ده‌ستور، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، سه‌رۆکایه‌تى کۆمار لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تى پێکهێنا بۆ ده‌ستنیشانکردنى پێشێلکارییه‌کان و به‌نامه و به سکاڵا هه‌وڵیدا بۆ لابردنى پێشێلکارییه‌کان، واجبى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانیش ئه‌وه ده‌بێت که به یاسا ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆک کۆمار دیارى بکات و میکانیزمى پارێزگاریکردن له ده‌ستور بخرێته چوارچێوه‌ى یاساوه. هاوڵاتی: وه‌کو راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمار، گه‌وره‌ترین کێشه‌ى له رابردوودا یه‌خه‌ى به‌رێز فوئاد مه‌عسومى گرتبێت چى کێشه‌یه‌ک بووه؟ فه‌رهاد عه‌لادین: عێراق ده‌وڵه‌تێکى پڕ له کێشه‌و تهنگو چه‌ڵه‌مه‌یه، ئه‌م کێشانه‌ش به‌شێوه‌یه‌کى نه‌پچڕاو یه‌ک به دواى یه‌کدا دێن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونى کێشه‌ى له ده‌ستدانى سێ پارێزگاى عێراق و داگیرکردنیان له لایه‌ن داعش، کوشتن و ده‌ستگیرکردنى خوشک و برا ئێزیدیه‌کان کاریگه‌رى زۆرى ده‌روونى هه‌بوو، کێشه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک وه‌زیران و لادانى نورى مالیکی، دواتر کێشه‌کانى ناو په‌رله‌مان و خۆپیشاندانه‌کان و کێشه‌کانى ریفراندۆم و ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر و بڕینى بودجه‌و داخستنى ده‌روازه‌و فڕۆکه‌خانه‌کانى کوردستان و ده‌یان کێشه‌ى تر که تیایدا سه‌رۆک کۆمار ڕۆڵى گرنگى بینى بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر. ره‌نگه یه‌کێک له گرنگترین سه‌رکه‌وتنه‌کانى ئه‌وه‌بوو که توانى ئه‌مریکیه‌کان رازى بکات سێ رۆژ به‌ر له ئه‌و مهوعیدهى دایان نابوو که یارمه‌تى بگه‌یه‌نن بۆ چیاى سنجار بۆ یارمه‌تى خوشک و برا ئێزیدیه‌کان که له‌وێ به بێ ئاو و نان په‌نایان بۆ شاخه‌کان بردبوو، به‌هۆى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکاو باڵیۆزى ئه‌مریکا له به‌غدا توانیان ئه‌م یارمه‌تیانه زووتر له کاتى خۆى بگهیەنن و ژیانى سه‌دان که‌س له مه‌ترسى تونیهتى و برسیه‌تى رزگار بکه‌ن.
ئارا ئیبراهیم پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که کار بۆ دابه‌زینى زیاترى نرخى به‌نزین ده‌که‌ن ، ئه‌مه له‌کاتێکدا که نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ پارێزگار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى گرانبوونى نرخى به‌نزین و کوالێتییه‌که‌ى کۆبوونه‌وه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه هه‌وڵمانداوه که وه‌ک پارێزگاکانى تر‌ى عێراق حسهى به‌نزینمان هه‌بێت له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقیه‌وه دابین بکرێت و نرخه‌که‌ى 450 دینار بێت بۆ هه‌ر لیترێک، به‌ڵام به‌غدا باسى ئه‌وه‌ى کردووه که ته‌نها بۆ یه‌کجار ده‌توانن بینێرن و بۆ هه‌ر لیترێکیش 600 دینار داده‌نێن ". پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌روو که له‌ئێستادا به‌نزین به 645 دیناره له وێستگه‌کانى سوته‌مه‌نى زۆربه‌ى شوێنه‌کان و کار بۆ دابه‌زاندنى نرخه‌که‌ى ده‌که‌ن. له‌لایه‌کى تره‌وه، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پارێزگارى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى گرانبوونى نرخى به‌نزین و کوالێتییه‌که‌ى کۆبوونه‌وه. له دواى کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌که له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک بڕیاری گرنگمان تایبه‌ت به‌نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی ده‌رکردو هه‌وڵده‌ده‌ین نرخی به‌نزین دیاری‌بکرێت، به‌ڵام بۆ دیاریکردنی نرخه‌که کاتێکمان دیاریکردوه پێویستی بهلێکۆڵینهوهیه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "بڕیاردراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگری له‌بازرگانه‌کان نه‌کرێت بۆ هێنانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی به‌و مه‌رجه‌ی نرخه‌که‌ی هه‌رزان بێت و کوالێتیشی باش بێت، ههربازرگانێکیش ده‌یه‌وێت بازرگانی بکات کارئاسانی بۆ ده‌که‌ین". وتیشی"بڕیارێکی دیکه‌مان تایبه‌تبوو به‌فراوانکردنی کۆنترۆڵکردنی کوالێتی به‌نزین به‌تایبه‌ت له‌وشوێنانه‌ی بۆمان دێت، هه‌روه‌ک جهختیشمانکردهوه که ده‌بێت له‌ناوخۆشدا کۆنترۆڵبکرێت و هاوکات سزای توندی به‌نزینخانه‌کانیش بدرێت لهسهرپێچیکردنیان". هاوکات جه‌ختیشکرایه‌وه که"کوالێتی به‌نزین له‌کۆنترۆڵی ته‌واودایه، پێویسته ده‌رگاش به‌ڕوی بازرگانه‌کاندا وڵا بکرێت بۆ هێنانی به‌نزین به‌و مه‌رجه‌ی نرخی هه‌رزان و کوالێتیشی به‌رزبێت". لیژنه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که سێ پلانیان خستۆته به‌رده‌م پارێزگار بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر کامیان بێت بتوانرێت نرخه‌که جێگیربکرێت، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌جێگیرکردنی بکه‌ن، دوه‌میش بریتیه له‌وه‌ی به 600 دینار بفرۆشرێت و سێیه‌میش ڕێگه‌دانه به بازرگانه‌کان تا به‌نزین هاورده بکه‌ن. هه‌روه‌ها باسله‌وه‌شکراوه" که پارێزگاری سلێمانى له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕایگه‌یاندوه، کۆنترۆڵی نرخی به‌نزین له‌سلێمانی کراوه‌و له‌مه‌ودواش چیتر ڕێگه به‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی ناده‌ن، په‌یامێکیش ئاراسته‌ی ئه‌و بازرگانانه ده‌کرێت که ده‌یانه‌وێت به‌نزین هاورده‌ی سلێمانی بکه‌ن". ماوه‌ى دوو هه‌فته زیاتره، نرخى به‌نزین گرانبووه، به‌ڵام به‌رپرسانى حکومى هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى ڕوونیان له‌سه‌ر هۆکارى گرانبونى به‌نزین نه‌داوه.
سازدانی: بنار هیدایه‌ت وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان مه‌حمود محه‌مه‌د له‌میانه‌ى چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتی، ئاماژه به‌چه‌ند پرسێکی هه‌نووکه‌یی عێراق و گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم ده‌کات. مه‌حمود محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆک کۆمار ده‌ڵێت «له ساڵى 2005 رێکه‌وتنێک کراوه له نێوان یه‌کێتى و پارتى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێوه ببه‌ن و پارتی سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌ڵام یه‌کێتی له‌م ساڵانه‌ى دواییدا هیچ به‌هایه‌کی بۆ رێکه‌وتنی نێوانمان نه‌هێشته‌وه«. هاوڵاتی: هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق گه‌یشتۆته کوێ و پارتی له چ لایه‌نێکی عێراقییه‌وه نزیکه بۆ هاوپه‌یمانێتی؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: خولی گفتوگۆ به‌رده‌وامی هه‌یه و نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و شوێنه‌ى بڵێین کۆبوونه‌وه‌کان کۆتایی هاتووه، کۆبوونه‌وه‌کان راوێژکارییه بۆ ئه‌و کوتلانهى براوه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق. هه‌موو کوتله‌کان به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گفتوگۆ و پێکهێنانی کابینه‌ى نوێ بیکه‌نه به‌رنامه‌یه‌ک بتوانن له‌گه‌ڵ کوتله‌کانی دیکه حکوومه‌ت پێکبهێنن. بابه‌تی به‌شداریکردن زیاتر له‌لای پارتی گرنگه، چۆن ده‌توانین وه‌کوو کورد له‌به‌غدا شه‌ریکی راسته‌قینه‌ى ده‌سه‌ڵات بین له‌هه‌موو بواره‌کانی ده‌سه‌ڵات و بڕیار و سیاغهى قه‌رار و ته‌وافوق هه‌بێت له ئه‌و به‌رنامانه‌ى ده‌کرێت به پرۆژه یاسا و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌کورده‌وه هه‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر بکرێت به بابه‌تی که‌مینه سوننه و شیعه زۆرترن له وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه و ئاییندا ناکرێت ئه‌وانه‌ى ژماره‌یان که‌متره زه‌ره‌ریان پێبگات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پارتی له‌کام لایه‌نه‌وه نزیکه ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى کام لایه‌ن له‌چه‌مکی راسته‌قینه و ته‌وافوق و ته‌وازن نزیک بێت له‌وانه‌وه نزیک ده‌بین. ڕەنگە چوار لایه‌نەکە هه‌موویان بایکۆتی پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق نه‌که‌ن هاوڵاتی: دوای ئه‌و چه‌ند دیداره‌ى پارتی له‌به‌غدا کردی، کام لایه‌ن به‌ده‌م داوا و خواستهکانتانهوه نزیک بوون؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: هه‌موو ئه‌و دیدارانه‌ى کراوه راوێژکاری بووه و خوێندنه‌وه‌ى ئه‌فکاری یه‌کتری بووه، راسته هه‌مووی ئاماده‌یی هه‌بووه بۆ کارکردن به‌یه‌که‌وه، زیاتر گرنگی ئه‌و شانده بووه چوونه‌ته به‌غدا، ئه‌مڕۆش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی راوێژکاری هه‌یه و کاک فازڵ میرانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات له‌سه‌رۆکایه‌تی عێراق. زۆربه‌ى هه‌ره زۆری لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌شدار له‌پرۆسه‌ى سیاسیی به‌شداری له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌مرۆ ده‌که‌ن، دواتر ده‌که‌وینه سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن کاره‌کان به‌ڕێوه ببه‌ین، ئێستا تهفاهومێک هه‌یه وه‌کوو کوتله له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه کاربکه‌ین، چونکه هه‌ندێک لایه‌ن هه‌یه یه‌کتریان قبوڵ نیه، پارتی هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک نیه و دوای ئه‌وه ده‌که‌وینه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ى که خواسته‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و به‌تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کوردستان و پێشمه‌رگه و شایسته داراییه‌کان و مادده‌ى 140 و کێشه‌ى که‌رکووک نه‌وه‌ک وه‌کوو ئێستا که داگیرکراوه هاوڵاتی: باس له‌په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تی بارزانی و سه‌در ده‌کرێت، پێتان وانیه ئێستا پارتی له سه‌دره‌وه نزیکه به‌و حوکمه‌ی یه‌که‌می براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانه؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: مه‌سه‌له‌ى نزیک بوون و دووربوون ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و وتوێژهى ده‌کرێت له‌نێوانماندا، پارتی هێڵی سووری له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک نیه و ڤیتۆشمان له‌سه‌ر که‌س نیه، ره‌نگه موقته‌دا سه‌در له‌پێشه‌نگی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دا بێت به‌ته‌له‌فۆن ئه‌م بابه‌تی باس کردبێت، هه‌روه‌ها شانده‌که‌ى ئێمه‌ش سه‌ردانمان کردبوو، هه‌ندێک شت له لێدوانه‌کانی سه‌در ده‌خوێنرێته‌وه له‌وه‌ى ئه‌و له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ى سیاسیی نیه، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى عێراق فره ئایینه و فره مه‌زهه‌به و ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌به‌رچاو بگیرێت، ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وه رێکبکه‌وین ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کان به‌ڕێوه ببرێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م وڵاته پێکهاتووه له‌سه‌ر سوننه‌ى عه‌ره‌ب و شیعه‌ى عه‌ره‌ب و کورد. ده‌بێت ئه‌م سێ پێکهاته‌یه به‌یه‌که‌وه وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن، سه‌در ئه‌وه‌ى نیشانیداوه زیاتر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌کانه له‌ناو حکوومه‌ت، هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش هه‌مان شت ده‌ڵێن و به‌ڵام تا ئێستا جگه له‌و کۆبوونه‌وه راوێژکارییه هیچ دانوستانێک نه له‌گه‌ڵ سه‌در نه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه ئه‌نجام نه‌دراوه. هاوڵاتی: پۆستی سه‌رۆک کۆمار پشکی کورده، به‌روونی پێم بڵێ ئه‌و پۆسته بۆ چ لایه‌نێک ده‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی بیبات پارتی چ مه‌رجێکی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پارتی بیبات پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کێ ده‌بێت؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: پۆستی سه‌رۆک کۆمار پۆستی خه‌ڵکی کوردستانه و پۆستی هیچ لایه‌نێکی به‌شدار له پرۆسه‌ى سیاسیی‌دا نیه، به‌دیاریکراوی نه هی یه‌کێتییه و نه‌هی پارتییه و نه هی لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌یه، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵ و چه‌ند خوله بۆیهکێتیی نیشتیمانی کوردستان بووه، ئه‌و کاته له‌گه‌ڵ یه‌کێتی رێکه‌وتنێک کراوه به‌وه‌ى ئه‌وان پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێوه ببه‌ن و پارتی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێوه ببات، به‌ڵام یه‌کێتی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایی هیچ به‌هایه‌کی بۆ ئه‌م رێکهوتننه نه‌هێشته‌وه، که نهیهێشتهوه که‌واته ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌و وتوێژانهى له‌نێوان پارتی و یه‌کێتی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کرێت، چونکه پۆستی سه‌رۆک کۆمار موڵکی یه‌کێتی و پارتی نیه، به‌ڵکو موڵکی هه‌موو هاوڵاتیانی کوردستانه، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان بڕیار له‌سه‌ر دانانی سه‌رۆک کۆماری عێراق بده‌ن، چونکه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کوردستان پارێزاو بکات وه‌کو چۆن سه‌رۆک وه‌زیران موڵکی شیعه‌کان چه‌ند به‌باشی به‌کاریده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به لایه‌نی شیعی بکات، وه‌کوو چۆن سه‌لیم جبوری چه‌ند خزمه‌تی لایه‌نی سوننی کردووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی و پارتی و هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کرێت بۆ دیاریکردنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق. ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان بڕیار له‌سه‌ر دانانی سه‌رۆک کۆمار بده‌ن، نه‌ک به ته‌نها یه‌کێتى و پارتى هاوڵاتی: به رووکه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى دیار بێت پۆستی سه‌رۆک کۆمار بۆ کێ ده‌بێت؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر به ئیمتیازات و زۆرینه‌ی ده‌نگ و کورسی بێت ده‌بێت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بێت. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته بۆ پارتی بێت پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کێ ده‌بێت؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: ئه‌وانه هه‌مووی ده‌مێنێته‌وه بۆ وتوێژ، ئایا ئه‌مه ده‌بێت بهبهرامبهری پۆستی به‌رامبه‌ر یا ده‌بێت به ئیمتیازات، چونکه بێجگه له سه‌رۆک کۆمار هه‌ندێک پۆستی دیکه به‌ر کورد ده‌که‌وێت، هه‌ندێک لایه‌ن به‌پێی ئه‌و خاڵبهندایانهى ده‌یکه‌ن چیان به‌رده‌که‌وێت، ئه‌وانه هه‌مووی ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر گفتوگۆکان، تا ئێستا پارتی و یه‌کێتی له‌و باره‌یه‌وه هیچ گفتوگۆیه‌کیان نه‌کردووه، پارتی و گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ و لایه‌نه‌کانی دیکه گفتوگۆیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌کردووه. له‌دوای کۆچی دوایی کاک نه‌وشیروان سه‌ردانی گۆرانمان کردووە و چه‌ندین پرۆژه‌مان خستۆته به‌رده‌میان به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بووه هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆمار وه‌ربگرن پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ یه‌کێتی ده‌بێت، پارتی هیچ پێش مه‌رجێکی بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: هیچ رێکه‌وتنێک له‌و باره‌یه‌وه نیه، ئه‌و رێکه‌وتنه هی ساڵی 2005 بووه، ئێستا لایه‌نی دیکه هه‌یه، ره‌نگه لێمان قبوڵ نه‌که‌ن ئه‌و دوو پۆسته له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی دابه‌ش بکرێت. هاوڵاتی: ئایا جارێکی تر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێته‌وه؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان جاری پێشوو پشکی گۆڕان نه‌بووه و به‌پێی خاڵ به‌ندیش به‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌ده‌که‌وت، به‌ڵام پارتی بۆ نیشاندانی نیه‌ت پاکی ئه‌و پۆسته‌ى خۆی دا به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌به‌ر ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی له‌نێوان پارتی و گۆڕان هه‌بووه تا دڵنیا بن هیچ پۆستێک به‌لای پارتییه‌وه گرنگ نیه ته‌نها ته‌بایی نه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه وا ده‌رنه‌چوو. جارێکی تر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق وه‌رناگرێته‌وه. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه به‌ده‌ر له‌پارتی و یه‌کێتی نه‌یه‌نه ناو ئه‌و شانده یه‌کگرتووه‌ی ده‌چنه به‌غدا چی ده‌گوزه‌رێت؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی خراپه، ئێمه که بانگه‌شه‌ی یه‌ک هه‌ڵوێستی ده‌که‌ین به‌رامبه‌ر به‌و تهحهدییانهى هه‌یه، به‌ده‌ر له‌یه‌کێتی و پارتی ئه‌و لایه‌نانه‌ى دیکه ده‌چوونه به‌غدا بۆ ئێستا نایه‌نه ناو ئه‌و به‌ره یه‌کگرتووه‌وه، به‌هێز بوونمان واته چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانمان، ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یکه‌ن نه له‌به‌رژوه‌ندی خۆیانه وه‌کوو حزب نه له‌به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی کوردستانه، هیچ ئاکامێکی ئه‌رێنی لێ ناخوێنرێته‌وه. جارێکی تر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق وه‌رناگرێته‌وه هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر هه‌ر بایکۆتیان کرد چی ده‌که‌ن؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌رنامه‌یه‌ک داده‌نێین، ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه ئاگادار بین ئه‌و شه‌ش لایه‌نه که‌مبۆته‌وه بۆچوار لایه‌ن و ره‌نگه ئه‌وانه‌ى کورسییان هێنابێت هه‌موویان بایکۆتی پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق نه‌که‌ن، چونکه دواجار له‌به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان نابێت. هاوڵاتی: دانوستانی ئێستای پارتی و گۆڕان باشتره یا دانوستانی سه‌رده‌می نه‌وشیروان مسته‌فا؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: له‌دوای کۆچی دوایی کاک نه‌وشیروانه‌وه هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی و نافه‌رمی نه‌کراوه له‌نێوان پارتی و گۆڕاندا تا ئه‌وه‌مان بۆ یه‌کلایی بێته‌وه بزانین کام سه‌رده‌مه بۆ گفتوگۆ باشتر بووه، له‌دوای کۆچی دوایی کاک نه‌وشیروان سه‌ردانمان کردوون و چه‌ندین پرۆژه‌مان خستۆته به‌رده‌میان به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بووه، بۆیه دیارنیه چ سه‌رده‌مێک بۆ گفتوگۆ و دانوستان باشتر بووه. هاوڵاتی: ده‌نگۆی لابردنی ئه‌دهه‌م بارزانی له‌پۆستی لێپرسراوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه راسته؟ مه‌حمود محه‌مه‌د: دوای هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان بکه‌ین له کار و چالاکی لق و سه‌رکردایه‌تییه‌کان ده‌کرێت، تا ئێستا ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ته‌واو نه‌بووه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت، به‌رپرسی لقی 12 خۆی داوایکردووه له پۆسته‌ى لاببرێت و دوای داواکارییه‌که‌ى پۆسته‌که‌ى پڕکراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ى دیکه هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌که‌ین.
هاوڵاتی دوای ئەوەی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بڕیاریدا کە لە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران بکشێتەوە، کۆمپانیا ئەوروپیەکانیش بیر لە جێهێشتنی ئێران دەکەنەوە بەڵام ئەمە لە سوودی چین و ڕووسیا دەبێت. لە ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکیدا هاتووە کە کۆمپانیا حکوومیە چینی و ڕووسییەکان دەیانەوێت کشانەوەی ئەمریکا و ئەوروپا لە ئێران بۆخۆیان بقۆزنەوە و خۆیان دەستبەکاری بازرگانی بکەن لەگەڵ تاران. پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، ڕایگەیاندبوو کە ئەوان «بەهێزترین ئابڵووقە لە مێژوودا» دەخەن سەر ئێران ئەگەر بێت و ئێران چالاکییە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەوەستێنێت و دەست لە تاقیکردنەوەی مووشەکی دوورهاوێژ هەڵنەگرێت. ئێستا ئەو بەرپرسە ئەوروپیانەی کە لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، هێشتیان ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران بێتەدی، ترسیان لە پەکین و مۆسکۆ هەیە کە دەست بەسەر قازانجەکانیان بگرن لە ئێران‌دا. پاتریک پۆیانێ، بەڕێوبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی فەڕەنسی، لەو بارەیەوە وتی «ئەوەی کە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا باشنابێت ئەوەیە کە لە کۆتایی تەنها ڕووسیا و چین بازرگانی لەگەڵ ئێران بکەن». کۆمپانیای کۆرپی چینی کە تایبەتە بە نەوت و بەنزین و ماددە کیمیایەکان، وەفدێکی بۆ تاران نارد تاکو گرێبەستێکی سێ ملیاری دۆلاری لەسەر گەورە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران واژۆبکەن بەڵام بەهۆی کشانەوەی تڕەمپ لە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە ئەو مامەڵە بازرگانییەی نێوان ئێران و چین وەستاوە. خۆ ئەگەر بێت و ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێبکرێت، ئەوا دەبێتە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنانی دەرەکی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا. ئێستا کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی، نیازی هەیە بە بڕی یەک ملیار دۆلار وەبەرهێنانی گازی سروشتی لە ئێران بە دوو کۆمپانیای چینی بفرۆشێت، چونکە تۆتاڵ نیازی هەیە ئێران جێبهێڵێت. ئێستا چین لەگەڵ تاران ڕێککەوتوە کە ڕێگای شەمەندەفەر و میترۆکانی ئێران نۆژەن بکاتەوە و ئۆتۆمبێلیش بەرهەمبهێنێت. جیا لەوەش ئێستا لە بازاڕەکانی ئێران جلوبەرگ و ئامێرە ئەلیکترۆنییە چینیەکان زۆر لەبەر هەرزانی نرخەکانیان بەناوبانگ بوون. ڕووسیا بە هۆشیاری مامەڵە لەگەڵ بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران دەکات، بەڵام کۆمپانیاکانی خەریکی دروستکردنی پەیوەندی زیاترن. مۆسکۆ لە ئیستادا پێداوایستی و ئامێری مۆدێرن بۆ دەرهێنان و پیشەسازی نەوت دەداتە تاران. گەورەترین کۆمپانیای حکوومی ڕووسی، ڕوسنەفت، ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندی دەربڕی کە کار لەسەر ڕێکەوتنی ستراتیژی لە ئێران بە بەهای ٣٠ ملیار دۆلار بکات، بەڵام وەردەکاری زیاتری ئاشکرا نەکرد. هەروەها کۆمپانییەکەی دیکەی حکومیی ڕووسیا بە ناوی زاروبێژنەفت ڕێکەوتنی لەگەڵ ئێران هەیە بۆ پەرەپێدانی نەوتی خاو لەو وڵاتە. لە مانگی سێی ئەمساڵ، ئەو کۆمپانیا ڕووسیە، گرێبەستێکی ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری لەگەڵ تاران واژۆ کرد بۆ گەشەپێدان بە دوو کێڵگەی نەوتی بچووک، لە کاتێکدا کۆمپانیا ئەوروپیەکانی وەک بی پی بەڕیتانی و وینتەرشێڵی ئەڵمانی هیواخوازبوون ئەوان ئەو گرێبەستە وەربگرن، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کشانەوە. ئەمانەش کارێکی وادەکەن کە فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران کاریگەری ئەوتۆی نەبێت. زۆرێک لە کۆمپانیا چینیەکان پەیوەندییان بە سیستەمی دارایی ئەمریکاوە نیە ئەمەش وا دەکات ئەوان بە ترسێکی کەمتر کار لە ئێران بکەن تاکو کۆمپانیا ئەوروپیەکان. ئەمەش وایکردوە کە یەکێتی ئەوروپا بە دوای ڕێگایەک بگەڕێت کە بەرژەوەندی کۆمپانیا ئەوروپیەکان لە ئێران بپارێزێت. لە ساڵی ٢٠١٠، ڕووسیا و چین پشتگیری‌یان لە نەتەوە یەکگرتوەکان کرد کە سزا بخەنە سەر ئێران تاکو بیهێننە سەر مێزی گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی بەڵام ئەمجارە ئەو دوو وڵاتە پشتگیریی لە ئەمریکا ناکەن و کاری بازرگانی خۆیان لەو وڵاتە ئەنجام دەدەن. لای خۆشیەوە ئێران دەستیکردووە بە گرنگیدانی زیاتر بە ڕووسیا و چین. پەکین یەکەم وڵات بوو کە وەزیری دەرەوەی ئێران، جەواد زەریفی، سەردانی کرد کاتێک ئەمریکا لە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە کشایەوە. ئەمەش وایکردوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەک ئەوەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی پێداوە بڵێت»ڕووسیا و چین دەستێوەردانی ئێران لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست بە هەڕەشە دەزانن». هەروەها ئەمریکا بڕوای وایە کە سزاکانی سەر ئێران گەورەتر دەبن لەوەی ڕووسیا و چین بیانەوێت کاری بازرگانی لەو وڵاتە ئیسلامییە بکەن. بەڵام بۆ ڕووسیا، ئێران دەرگای وەزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و پێکەوەش هاوڕان لەسەر بارودۆخی سووریا. چینیش ئێستا گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە. تەنها لە ساڵی٢٠١٧، چین بە بەهای ٣٧ ملیار دۆلار نەوتی لە ئێران کڕیوە. ئەمەش وادەکات کە سزاکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دیارییەکی گەورە بن بۆ ڕووسیا و چین و کۆمپانیا ئەوروپیەکانیش زەرەرمەندی یەکەمن لەم نێوەندەدا.
ساڵانە هەزاراها هاوڵاتی مەسیحی سەردانی مەزارگەی "جەیمسی پیرۆز" دەکەن لەئیسپانیا کە بەحەج ناوی دەبەن. هاوڵاتی هاوشێوەی جیهانی موسڵمانان، مەسیحیەکانیش شوێنێك شك دەبەن تاکۆ بتوانن لەڕێیەوە خۆیان لەگوناحەکانیان پاكبکەنەوە، مەزارگەی کامینۆ دێ سانتیاگۆ یان "جەیمسی پیرۆز"ی وڵاتی ئیسپانیا رۆڵی کەعبەی موسڵمانان بۆ مەسیحیەکان دەبینێت. مەزاری جەیمسی پیرۆز دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای ئیسپانیا لەو ناوچەیەی بەگالیسیا ناسراوەو ساڵانە هەزاران هاوڵاتی مەسیحی سەردانی دەکەن کە بەحەجی مەسیحیەکان ناسراوە. ناوی "جەیمسی پیرۆز" کە لەو مەزارگەیە نراوە بەپێی شوێنکەوتوانی ئاینی مەسیحی یەکێكە لە ١٢ هاوەڵەکەی مەسیح "عیسا"و بەیەکەم "شەهید"ئ رێبازەکەی دادەنرێت. ماڵپەری نیویۆڕك تامیزی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا ئەو سودە ئابوریەی ئاشکرا کردوە کە ئیسپانیا ساڵانە بەهۆی ئەو مەزارگەیەوە دەستی دەکەوێت ئەوەش لەڕێگەی زۆربونی سەردانکەرانیەوە کە وەك دابونەریتێکی ئاینی لێهاتوە. سەردانکەران بەشێوەی گروپ و تیم گەشتێکی یەك مانگی بۆ ئەو مەزارگەیە ئەنجامدەدەن، کۆڵە پشت و جانتای گەورە هاوەڵی سەردانکەرانن، بەنەریتکردنی ئەم جۆرە گەشتە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی سەدەی نۆزدە، جگە لە بەجێهێنانی ئەرکێکی ئاینی و رۆحی توانیویەتی کەرتی گەشتیاریش وڵاتی ئیسپانیا گەشە پێبدات، تەنانەت لەو کاتانەی کە ئابوری ئەو وڵاتە و جیهانی توشی قەیران دەبن، ئەم جۆرە حەجکردنە داهات و سەرمایە زۆرەکەی هەر بەردەوام دەبێت. "لەپڕ خۆت دەبینیت بەماندویی لەگەڵ خەڵکانێک رێ دەکەن کە وەك ئەوەی بۆ ئاهەنگ یان پەرکیک هاتبن، بەشەوقن، ئەم گەشتە وەكو ژیان وایە، تێکەڵە لەئەزمونی دڵخۆشکەرو خەمۆکی"، ئەمە وتەکانی ماریایە بۆ رۆژنامەی نیۆیۆرك تامیز کە یەکێکە لە سەردانکەران و لەوێسگەیەکی رادیۆ لەپاریس کاردەکات و نزیکەی ٤٨٠ میل رێگەی لەوڵاتەکەیەوە بڕێوە تا بگاتە مەزارگەی جێمسی پیرۆز. جیا لە مەزارگەکەی جەیمس، خەڵکێکی زۆر ساڵانە بەمەبەستی پەرستن و نوێژکردن سەردانی کۆشکی "ڤێرن مێری" دەکەن کە پەریکەرێکی کۆنی عیسا و مەریەمی دایکی تێدایە. شارەوانی ئەو ناوچەیە لەسەرەتای ئەمساڵدا رایگەیاند کە ئەوان ئیتر باجی ژینگەی لەسەردانکەرانی ئەو شوێنە پیرۆزانە وەردەگرین ئەوەش بەوە دەبێت کە گەشتیارەکان ئەوە خاشاکە کۆبکەنەوە کە دوای خۆیان بەجێیدەهێڵن. بەدەیان کۆمپانیای حکومی و تایبەتی ئیسپانیا لەئێستادا هەوڵ بۆ وەرگرتنی تەندەرو پڕۆژە دەدەن وەك دروستکردنی رێگایەکی نوێ بۆ ئەو پێگە ئاینیە تا بتوانن زۆرترین هادات لەڕێگەی گەشتیارانەوە قازانج بکەن. بەپێی ئامارە رەسمیەکانی حکومەتی مەدرید لەساڵی ١٩٨٤دا تەنها ٤٢٣ هاوڵاتی ئیسپانیا بڕوانامەی بەحاجیبونیان لەمەزارگەی جەیمس وەرگرتبوو، مەرجی سەرەکیش بۆ پێدانی ئەو بڕوانامەیە ئەوەیە دەبێت ١٠٠ کیلۆن مەتر بەپێ ببڕن لەو ناوچەیەدا. دوو لە کەسایەتیە جیهانیەکان کە تائێستا سەردانی مەزاری "جەیمسی پیرۆز"یان کردوە هەریەک لەئەنجیلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیاو ماریۆ راژۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیایە. لەکاتی سەردانەکەی مێرکڵ، ئۆگستن هێرناندز سەرۆکی شارەوانی گالیسیا کە مەزارگەکەی لێیە رەخنەی لە کەمی ئەو پارەیە گرت کە تەرخانکراوە بۆ ئاسانکردنی گەشتنی گەشتیاران لەمەزارگەکەو داوای لە مێرکڵ کرد کە هەوڵبدات حکومەتی ئیسپانیا قایل بکات بۆ یارمەتیدانی شارەکەی. تائێستا هۆکاری زیادبونی سەردانکەرانی ئەو ناوچەیە بەتەواوی رون نیە، بەڵام کڵێسا‌ی رۆمان کاسۆلیکی ئەو ناوچەیە هۆکارەکە بۆ زۆربونی رێژەی مەسیءیەت دەزانێت. بەگوێرەی بەدواداچونێکی پەیمانگەیەکی حکومەتی ئیسپانیا کە کار لەسەر کایەکانی کۆمەڵگا دەکات رێژەی گەشتیاران بۆ ئەو ناوچەیە بە بەراورد بەساڵی رابردوو لەسەدا ٧،٥ زیادیکردوە. بەڵام بەپێی راپۆرتەکەی نیویۆرك تایمز بەرزی رێژەی بێ‌کاری لەئیسپانیا و هەبونی کاتێکی زۆری زیادە لەژیانی هاوڵاتیانیدا یەکێکە لە هۆکارەکانی زۆربونی سەردانکەرانی مەزاری جەیمسی پیرۆز کە وایکردوە کە خەڵکی زیاتر خوو بدەنە گەشتکردن . لیجیا ژانگ نوسەری ئیسپانی، بۆ نیویۆرك تایمزی وتوە "پێویستە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا چەند گرنگی دەدەن بە گەشتیاری ئەوەندەش گرنگی بدەن بەشوێنە پیرۆزەکانی ئەو ناوچەیە". زۆرێك لەگەشتیاران دەزانن و رەخنەش لەکەمی خزمەتگوزاری گشتی دەگرن و بەوتەی دانیشتوانی ناوچەکەش زۆری گەشتیاران بۆتە هۆی کردنەوەی هۆتێل و شوێنی گەشتیاری و ئەمەش رێژەی بێ‌کاری لەو ناوچەیە کەمکردۆتەوە. "پێنج ساڵ بوو بێکاربوم، بەڵام دوای کردنەوەی میوانخانەیەکی ٤٠ ژوری ئێستا کاردەکەم،زۆربونی ژمارەی گەشتیاران هۆکارێکە بۆ دەستکەوتنی کار لێرە"، ئەمە وتەی کۆنچای دانیشتوی شاری گالیسیا بوو بۆ نیویۆرك تایمز.