یاد قوربانی ئەم هەفتەیە چیرۆکی ١٢ کوڕە تایلەندیەکە کە لە ئەشکەوتێکدا لەگەڵ ڕاهێنەرەکەیان گیریان خواردبوو و مەترسی خنکاندنیان هەبوو بە هەڵمەتێکی بەرفراوانی جیهانی ڕزگارکران و بوو بە مانشێتی زۆرێک لە ڕۆژنامەکانی جیهان و سەر شاشە تەلەفزیۆنەکانی بەشێوەیەک داگیرکردبوو کە لە هەشتی تەممووزدا لەسەدا ٣٠ ی پەخشی کەناڵی CNN ی ئەمریکی تایبەتکرا بوو بە بابەتەکە. ڕووداوەکە هەموو جیهانی هێنایە دەنگ و چەندین سەرکردە و کەسایەتی جیهان بەشدارییان تێداکرد، بەڵام ئەم گرنگییە زۆرە میدیاییەی درا بە ١٢ منداڵی تایلەندی لە کاتێکدا زیاتر لە ٢٥٧ ملیۆن منداڵ بە پێی داتاکانی منداڵپارێزی جیهانی لە ئێستادا لە ناوچەکانی جەنگدان و زیاتر لە ١٦٥ ملیۆن منداڵ ژیانیان لە مەترسیدایە پرسیاری دروستکرد لەسەر هۆکاری گرنگیدانی میدیاکان بە ڕوداوی بچوکی سەرسوڕهێنەری لەم جۆرە و پشتگوێخستنی بابەتی لەمە گەورەتر. لە ڕاپۆرتێکی مەڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی ‹ڤۆکس›دا هاتوە کە میدیاکان ڕوداوێکی زۆر دڵتەزێنیان کردوە بە بابەتێکی میدیایی کە ٢٤ کاتژمێر لەسەر ڕۆژنامە و شاشەی تەلەفزیۆنەکانە و زیاتر وەک بابەتێکی تەرفیهی پشاندەدرێت بێ گوێدانە بار و فشار و ڕاتەکانی دەروونی منداڵەکان. ماڵپەڕی ڤۆکس لەم بارەیەوە لەگەڵ تیم ڕیکەربەر، پسپۆڕی کۆمەڵناسی دواوەک تیم دەڵێت "خۆشییەکی تایبەت هەیە لە درووستبونی هەستێک بۆ بەرانبەرەکەت، جا گەر ئەو هەستە دڵتەنگ بوونیشبێت هەر خۆشیەکی تایبەتی هەیە. لە کلتورێکدا کە هەستداری گرنگی پێدەدرێت گەر بڵێیت ئەو ڤیدیۆیەم بینی زۆر بێتاقەتی کردم و خەفەتم بۆ ئەو منداڵانە خوارد، ئەمە تۆ وەک کەسێکی خاوەن هەست و ئەخلاق دەردەخات، ئەمەش لە جیهانی ئەمڕۆدا لای خەڵک گرنگی هەیە کە بڵێن من ئەتوانم ئەو هەستانەم هەبێت." ڕوداوەکان هەندێک جار پێویستیان بە سومبولێک یاخود هەواڵێک هەیە کە هەستی بینەر بجوڵێنێت تا میدیا و لە بەرانبەردا خەڵکیش گرنگی پێبدەن. هەندێک جار ئەو روداوانە دەبنە چیرۆکێک و بە خێرایی لەمیدکایان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بلاودەبنەوە، ئەم حاڵەتەش لە ڕوداوی مردنی ئایلان کوردی بەدیکرا، دوای بڵاوبونەوەی وێنەکەی بە مردوویی لەسەر کەناری دەریای ناوەڕاست. پێش بڵاوبونەوەی وێنەکەی ئایلان گرنگی میدیایی و خەڵک بە شێوەیەکی کەمتربوو لەسەر قوربانیە منالەکانی سوریا، بەڵام لە دوای بڵاوبونەوەی وێنەکەی ئایلان، هەواڵەکان لەسەر قوربانیەکانی جەنگی سوریا زیادی کرد، تەنانەت ڕێکخراوی خاچی سوری سویدی ڕایگەیاند کە ڕێژەی پارەی بەخشراوە بە قوربانیانی سوریا لە ڕێگای ڕێکخراوەکەیانەوە ١٠٠ ئەوەندە زیادی کردوە! هەواڵە سەرنجڕاکێش و هەستبزوێنەکان، ئەوانەی زیاتر تیشک دەخاتە سەر چیرۆکی کەسێک یان چەند کەسێک، زیاتر سەرنجی میدیا و خەڵک ڕادەکێشن وەک لەو بابەتانەی لە جەوهەردا خۆیان گرنگن، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ئۆریگۆنی ئەمریکی لەسەر بابەتە میدیایی هەستبزوێنەکان دەریخستوە کە ئەم هەواڵانە و هەستی بینەریش بەرانبەر ڕوداوەکە زۆر کورتخایەنە و بابەتەکەی ئایلانیش بە نمونە دانراوە کە لە سەرەتادا ١٠٠ ئەوەندە بەخشینەکان بە خاچی سووری سویدی زیادیکردوە بەڵام دواتر بەخشینە مانگانەکان بون بە ١٠ ئەوەندە و بەرە بەرە گەڕاوەتەوە دۆخی جاران، سەرەڕای ئەوەی بارودۆخی قوربانیانی سوریا وەک خۆی بوە. ڕوداوی گیرخواردنی ١٢ منداڵی تایلەندی و ڕاهێنەرەکەیان لە ئەشکەوتێکدا و ترسی خنکاندنیان خێرا لە جیهاندا دەنگی دایەوە، منداڵەکان یاریزانی تیمێکی دوگۆڵی بون و بۆ یادی لە دایکبوونی یەکێکیان ڕوویان کردۆتە ئەشکەوتەکە، بەڵام بە هۆی باران بارینەوە ئەشکەوتەکە پڕبوە لە ئاو و لەوێ گیریان خواردوە و مەترسی خنکاندنیان هەبوە. لە دوای گیرخواردنیان، چاوەڕێی یارمەتیبون، چیرۆکی ڕزگارکردنیان چیرۆکێکە چیرۆکی کۆڵنەدان و هێزی یەکگرتوویی مرۆڤ دەگێڕێتەوە. لە ئەنجامی هەوڵی ڕزگارکردنەکەشدا کە هەمویان بە سەرکەوتوویی ڕزگارکران، یەکێک لە ئەندامانی هێزی دەریایی تایلەندی گیانی لەدەستدا. ئەم هەفتەیە ئەشکەوتە تایلەندیەکە سەرنجی میدیاکانی تەواو بۆ خۆی بردبوو و تا ئێستاش دوو کۆمپانیای بەرهەمهێنی فیلمی سینەمایی لە هۆڵیود ئامەدەیی خۆیان دەربڕیوە کە چیرۆکە دەگمەنەکەی منداڵە تایلەندیەکان بکەنە فیلمی سینەمایی. یەکێک لەو کۆمپانیایانە کۆمپانیای پیور فلیکسە تایبەت بە بەرهەمهێنانی فیلمی خێزانی و دوابەدوای ڕزگارکردنی مندالەکان بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە گەیشتبوە شوێنی ڕوداوەکە و بە کەناڵی دۆچە ڤیلەی ئەڵمانی وتوە «ئێمە لێرەین لە تایلاند، ئەم ڕوداوە دەکرێت بکەینە فیلمێک کە ئیلهامبەخشبێت بۆ ملیۆنان خەڵک لە سەرانسەری جیهان.» دۆچە ڤیلەی ئەڵمانی لە بارەی ئەگەری کردنی ئەم ڕوداوە بە فیلمی سینەمایی ڕای دکتۆری دەرونی ڕێنات شاپکەری وەرگرتوە کە پێی وایە "لە ئێستادا هیچ باش نیە ئەم ڕوداوە بکرێت بە فیلم بۆ باری دەرونی منداڵەکان، گەر لە داهاتوشدا بکرێت نابێت هیچ کەسێک کە لە ڕوداوەکەدا بەشداربوە ڕۆڵببینێت." پۆڵ سلۆڤیک بۆ ٦٠ ساڵ دەبێت لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر گرنگی دانی خەڵک و میدیا بە ڕوداوەکان و ژیانی مرۆڤ، ئەو بە ماڵپەڕی ڤۆکس دەڵێت "ئێمە لە ٦٠ ساڵی کارکردنماندا بۆمان دەرکەوتوە کە خەڵک گرنگی بە زیابونی قەبارەی ڕوداوەکان دەدات، بەڵام بەشێوەیەک کە گرنگیەکی زۆر بە زیادبوونی ژمارەی کەم دەدات بەڵام کە ژمارەکان زیاتر بون گرنگیەکەش کەمدەبێتەوە." نمونەیەک دێنێتەوە و دەڵێت "جیاوازی نێوان سفر و ١٠٠ دۆلار زیاتر دیارە وەک لە جیاوازی نێوان ١٠٠ دۆلار و ٢٠٠ دۆلار، گەر بێتە سەر باسی باسی پێنج هەزارو ٨٠٠ دۆلار و پێنج هەزارو ٩٠٠ دۆلار ئەوا جیاوازیەکی زۆر کەم دەبندرێت لە نێوان ئەو دوو ژمارەیەدا، لە کاتێکدا جیاوازیەکە لە هەموو حاڵەتەکاندا هەر ١٠٠ دۆلار، بەڵام بەهای ١٠٠ دۆلار جیاواز دیارە." وتیشی "بیرمان کردەوە تۆ بڵێی هەمان شت بۆ ژیانی مرۆڤەکانیش ڕاستبێت؟ ئەندامانی لێکۆڵینەوەکە ئێستا پێمان وایە کە بەڵێ بۆ ژیانی مرۆڤیش وایە. شتێکی ترسناکە، بەهاییەکی جێگیرنیە بۆ ژیانی مرۆڤ و لەگەڵ گەورەبونی تراجیدیاکاندا بەهای ژیانی مرۆڤەکان کەمتر دەبێتەوە."
هاوڵاتی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ کرایه‌وه بۆ گه‌یاندنى گازى سروشتى ئازه‌ربایجان به خاکى ئه‌وروپا له ڕێگه‌ى تورکیاوه، ره‌نگه خه‌ونه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستانیش بۆ گه‌یاندنى گازى سروشتى به ئه‌وروپا بکاته ڕاستى، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستى گه‌وره‌ى نه‌یه‌ته به‌رده‌م. پڕۆژه‌که که ناسراوه به (تاناپ) پڕۆژه‌یه‌کى زه‌به‌لاحى راکێشانى هێڵى گازى سروشتى وڵاتى ئازه‌ربایجانه، له‌ڕێگه‌ى خاکى تورکیاوه به ئه‌وروپا که ساڵى 2012 به‌پێی رێککه‌وتنێک له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌ست به جێبه‌جێکردنى کرا. پڕۆژه‌که له سێ به‌شى سه‌ره‌کى پێکدێت، که یه‌که‌میان هێڵى پێکه‌وه به‌ستنى ئازه‌ربایجان و تورکیایه که ناسراوه به هێڵى باشورى قه‌وقاز (ئێس سی بی)، به‌شى دووه‌میان هێڵێکه که به تورکیادا تێده‌په‌ڕێت و ناسراوه به هێڵى گازى سروشتى له‌ڕێگه‌ى ئه‌نادۆڵه‌وه (تاناپ)، به‌شی سێیه‌میان هێڵى نێوان تورکیا و یۆنانه که ناسراوه به هێڵى بۆرى ئهدریاتى (تاب). ئه‌و هێڵه له‌سه‌ره‌تادا رێگرى سیاسی بۆ دروستبوو، به‌تایبه‌ت که والێکدرایهوه که هێڵێکه بۆ کێبڕکێکردنى پڕۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى روسیا به ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ى خاکى تورکیاوه که ناسراوه به (سیلى تورکى)، به‌ڵام تورکیا ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه و جه‌ختى کرده‌وه که هه‌ردوو هێڵه‌که یه‌کترى ته‌واو ده‌که‌ن له‌رووى دابینکردنى ئاسایشى وزه‌وه. هێڵى (تاناپ) ئێستا له‌لایه‌ن کۆمپانیاى زه‌به‌لاحى وزه‌ى روسیا (رۆسنه‌فت) چاوى تێبڕدراوه تا له‌ڕێگه‌وه گازى سروشتى هه‌رێمى کوردستانى پێدا هه‌نارده بکات بۆ ئه‌وروپا. کۆمپانیاکه له‌مانگى ئه‌یلولى ساڵى رابردوودا له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته رێککه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ى رێککه‌وتنی نێوانیان له بواری وه‌به‌رهێناندا که پێشتر واژووکرابوو په‌ره‌پێبده‌ن، به جۆرێک که دامه‌زراندنی بۆرییه‌کی گازی سروشتی له‌خۆ بگرێت که پێداویستییه‌کانی وێستگه‌کان و کارگه‌کان به گازی سروشتی دابین بکات و ئه‌وه‌نده گازی سروشتی بخاته‌به‌رده‌ست که هه‌نارده‌ی بازاڕه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک تورکیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا بکرێت. له ئایارى ئه‌مساڵیشدا، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان له‌میانه‌ى به‌شداریکردنى له مونته‌داى ئابورى سان پترسبۆرگ، واژۆکردنى رێککهوتنهکهى له‌گه‌ڵ رۆسنه‌فت راگه‌یاند بۆ دروستکردن و کارکردن به هێڵى بۆرى گازى سروشتى هه‌رێمى کوردستان. لاى خۆشیه‌وه، ئیگۆر سێچین به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى کۆمپانیاى رۆسنهفتى روسى رایگه‌یاندبوو، کار له‌سه‌ر چه‌ندین پڕۆژه ده‌که‌ن له هه‌رێمى کوردستان، له‌ناویاندا راکێشانى بۆرى گواستنه‌وه‌ى گاز، ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامى بده‌ن به گه‌شه‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان. به‌پێی ماڵپه‌ڕى فه‌رمى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان، به‌پێی رێککه‌وتنه‌که کۆمپانیای رۆسنه‌فت هه‌ڵده‌ستێت به دامه‌زراندنی بۆڕییه‌که به‌پێی سیسته‌می (BOOT) (واتا درووستکردن، خاوه‌ندارییه‌تی کردن، به‌کارخستن و گواستنه‌وه) هه‌روه‌ها به‌پێی بژاردنی ته‌عریفه‌ی درێژخایه‌ن. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت توانای بۆرییه‌که ساڵانه تا 30 ملیار مه‌تری سێجا بێت که یه‌کسانه به لەسەدا شەش-ی خواستی ئه‌وروپا بۆ گازی سرووشتی. بۆرییه‌که تا ساڵی 2019 به‌مه‌به‌ستی به‌کارهێنان و دابینکردنی ناوخۆ ته‌واو ده‌بێت و هه‌نارده‌کردنی گازیش له ساڵی 2020 ده‌ستپێده‌کات. به‌پێی ماڵپه‌ڕى فه‌رمى ئینته‌رفاکس ئینێرجى روسی که تایبه‌ته به بوارى وزه، کۆمپانیاى رۆسنه‌فت چه‌ند بژارده‌یه‌کى له‌به‌رده‌مه بۆ هه‌نارده‌کردنى گازى سروشتى بۆ بازاڕه‌کانى ئه‌وروپا، که گونجاوترینیان به‌ستنه‌وه‌ى بۆرییه‌که‌یه به هێڵى تاناپهوه، که له‌و رێگه‌یه‌وه کۆمپانیاکه ده‌توانێت ده‌ستى بگات به کڕیاره ئه‌وروپییه‌کانى و بازاڕى خۆى فراوانتر بکات. به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌که، کۆمپانیاکه که هێشتا بڕیارى له‌سه‌ر هیچ بژارده‌یه‌ک نه‌داوه، چه‌ند بژارده‌یه‌کى دیکه‌شى له‌به‌رده‌مه وه‌کو به‌ستنه‌وه‌ى بۆرى گازى سروشتى هه‌رێم به هێڵه‌کانى غازى تورکیاوه تا غاز بۆ ئه‌و وڵاته دابین بکات، به‌ڵام بژاردهکهى پێشوو بهگونجاوترینیان داده‌نرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ بژارده‌ى تاناپ پێده‌چێت ئه‌وه‌نده‌ش کارێکى بێ کێشه نه‌بێت، به‌وپێیه‌ى ده‌بێت بچێته ژێر یاساکانى کۆمسیۆنى ئه‌وروپاوه، له‌کاتێکدا ئه‌وروپا ترسی هه‌یه له هه‌ژمونى فراوانى روسیا به‌تایبه‌ت له‌بوارى پشت به‌ستنى زیاتر به‌و وڵاته بۆ دابینکردنى وزه. جگه له‌وه‌ش دیار نییه هه‌ڵوێستى تورکیا چى ده‌بێت که بۆرییه‌که بهخاکهکهیدا رابکێشرێت، به له‌به‌رچاوگرتنى په‌یوه‌ندى خراپى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره به‌هۆى ریفراندۆمه تاکلایهنهکهى هه‌رێم له‌ساڵى رابردوودا بۆ راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی، هه‌رچه‌نده ئه‌و کاره ئه‌نقه‌ره ده‌کات به سه‌نته‌رێکى سه‌ره‌کى گه‌یاندنى گازى سروشتى به ئه‌وروپا و سه‌رچاوه‌یه‌کى نوێش ده‌بێت بۆ ئابورییه‌که‌ى. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، پێناچێت رۆسنه‌فت که گه‌وره‌ترین کۆمپانیای نه‌وتییه له‌جیهاندا له‌رووى به‌رهه‌مهێنانه‌وه، ده‌ستبه‌ردارى گه‌یاندنى گازى سروشتى هه‌رێم بێت به ئه‌وروپا، به‌وپێیه‌ى ئه‌و کاره جێپێی له بازاڕى جیهانى گازى سروشتی‌دا قایمتر ده‌کات، به‌تایبه‌تى که کۆمپانیاکه ماوه‌یه‌کى درێژه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى گازپڕۆمى رکهبهرى له ململانێدایه که تائێستا هه‌نارده‌ى گازى سروشتى روسیاى بۆ ئه‌وروپا قۆرخکردووه. به‌پێی رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و رۆسنه‌فت، ئه‌و هێڵى گازى سروشتییهکهى که بڕیاره رۆسنه‌فت بۆ هه‌نارده‌کردنى غازى سروشتى هه‌رێم دروستى بکات، ده‌بێت له‌ساڵى 2019دا گازى سروشتى پێویست بۆ به‌کارهێنانى ناوخۆیی هه‌رێم دابین بکات و له‌ساڵى 2020 هه‌نارده‌کردن بۆ ده‌ره‌وه ده‌ستپێبکات. دواى واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کانى هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، رێککه‌وتنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای رۆسنه‌فت، په‌ره‌پێدانی که‌رتی گازی سرووشتی هه‌رێم خێراتر ده‌کات و گازی پێویست بۆ به‌کارهێنانی ناوخۆ و هه‌نارده‌کردنی دابین ده‌کات. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردبوو، خاڵێکی گرنگی دیکه ئه‌وه‌یه ئه‌م بۆرییه به‌خێرایی درووستده‌کرێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی گاز بۆ بازاڕی تورکیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا خێراتر به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات. به‌پێی خه‌مڵاندنه‌کانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان، هه‌رێمی کوردستان بڕی 200 تریلیۆن پێ سێجا (5.7 ترلیۆن مه‌تر سێجا) یه‌ده‌گی گازی سروشتی هه‌یه، که بریتیه له 3% ی تێکڕای یه‌ده‌گی جیهان. له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه پڕۆسه‌کانى گه‌ڕان به‌دواى گازى سروشتى له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیپێکردووه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ک دۆزراوه‌ته‌وه، له ئێستادا گازى سروشتى سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى کاره‌بایه له‌هه‌رێمى کوردستان. وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دۆزینه‌وه‌ى گازى سروشتیه‌وه له هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، که سیاسه‌تى ئه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و وزه‌یه بۆ به‌کارهێنانى ناوخۆیی به‌کاربهێنێت، دواتر هه‌نارده‌ى تورکیا و ئه‌وروپاى بکات.
سەروەر خەلیل دوای ده‌یان ساڵ ئاواره‌بوون، فه‌رمان له‌ساڵی 2004 گه‌ڕایه‌وه سه‌ر زێدی خۆی له‌شاری که‌رکوک و ده‌ستی کرد به بونیادنانه‌وه‌ی ژیانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان و هاتنی هێزه عێراقییه‌کان بۆ ئه‌و ناوچانه، ئه‌و جارێکی تر ئاواره بووه‌وه‌و به‌رهه‌می ماندووبوونی 14ی ساڵی رابردووی له‌دوای خۆی جێهێشت. هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیانی کوردی که‌رکوک له‌شاره‌که‌دا ماون، به‌ڵام فه‌رمان و هه‌زاران خێزانی تر به‌هۆکاری جیا جیا شاره‌که‌یان جێهێشتووه و ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه، چونکه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن «تائێستا مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژیانیان له‌که‌رکوکدا نهڕهوینهتهوه«. به‌پێی ئامارێکی لقی سلێمانی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له‌دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه زیاتر له ١٩ هەزار خێزانی که‌رکوک و دووز خورماتوو ئاواره‌ی پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بوون، به‌ڵام له‌ئێستادا پێنج هەزار خێزانیان له‌و دوو پارێزگایه ماون و ژماره‌که‌ی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه. چیا حوسێن به‌رپرسی لقی سلێمانی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق ده‌ڵێت «ورده ورده خه‌ڵک گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ڵام ئێستا نزیکه‌ی پێنج هه‌زار خێزان له‌و سنووره ماونه‌ته‌وه و که زۆرینه‌یان خه‌ڵکی دووز خورماتوو و داقوقن، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیکه‌ی هەزار خێزانیان خه‌ڵکی که‌رکوکن، هه‌رچی ناوه‌ندی که‌رکوکه سه‌ره‌تا ترسێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، دواتر که ترسه‌که ره‌وییه‌وه خه‌ڵکه‌که گه‌ڕانه‌وه سه‌ر کاره‌کانی خۆیان». به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی که‌وتوون له‌ئێستادا شەش هەزار و ١٠٠ خێزانی که‌رکوکی له‌نوسینگه‌ی هه‌ولێری کۆچ و کۆچبه‌رانی هه‌ولێر تۆمارکراون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان. ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک که هاوکات یه‌کێکه له‌کاندیده ده‌رچووه‌کانی یه‌کێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که داتایه‌کی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ زانینی ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ئاواره بوون و تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه که‌رکوک، به‌ڵام وه‌ک خۆی ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر ژماره کۆنه‌کان مابن ئه‌وه ژماره‌که مه‌ترسیداره«. ئه‌ڵماس نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه به‌مه‌ترسیدار ده‌زانێت و ده‌ڵێت «ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی تر له‌شوێنی ئه‌و خێزانانه نیشته‌جێ بن و ئاسه‌واری کوردبوون بسڕدرێته‌وه، به‌شێکی زۆری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش فه‌رمانبه‌رن و به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵکانی تر ده‌خرێنه شوێنه‌کانیان». ئه‌گه‌رچی تائێستا ئه‌و خێزانانه پێیانوایه که له‌ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ که‌رکوک مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژیانیان زیاتر ده‌بن و به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌ڵماس زۆرێک له‌و خێزانانه به‌بڕیاری سیاسی شاره‌که‌یان جێهێشتووه، ئه‌و ده‌ڵێت «من نازانم، ئایا ئه‌و خه‌ڵکه‌ی لێره‌ن هه‌موویان کڵاویان کراوه‌ته‌سه‌ر؟ ئایا ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ریان؟ ئه‌گه‌ر وایه ده‌بێت هه‌موومان شاره‌که جێبهێڵین، راسته حاڵه‌ت هه‌بووه به‌ڵام تۆ لهعێراقد ده‌ژیت و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش له‌ناوچه‌کانی تری عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش روو ده‌ده‌ن». به وته‌ی به‌رپرسی لقی سلێمانی کۆچ و کۆچبه‌ران هه‌وڵی زۆر هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان، وتی «به‌ڵام بارودۆخی عێراق لهکوڵاندایه و خۆپیشاندان له‌هه‌موو شاره‌کاندا هه‌یه و هێزه ئه‌منییه‌کان هێزی نیشتیمانی نین که به‌یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کان بکەن، له‌به‌ر ئه‌وه هێشتا ئه‌و مه‌ترسییانه نهڕهوینهتهوه ئه‌گه‌رنا هه‌موو هه‌وڵێک دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان». هه‌رچی ئه‌ڵماس فازڵە ره‌تیده‌کاته‌وه که هیچ لایه‌نێک رێگر بێت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه و ده‌ڵێت «نه ئیداره‌ی که‌رکوک و نه‌هێزی ئه‌منی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆیان نییه رێگر بن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه، ئه‌و حهڵکانه خاوه‌نی ماڵی خۆیانن». به‌ڵام فه‌رمان کە هێشتا لە ئاوارەییدا دەژێت و بڕیاری نەداوە بگەڕێتەوە، هه‌موو ئه‌و وتانە به «قسه‌ی بریقه‌دار» ده‌زانێت و ده‌ڵێت «رۆژانه له‌که‌رکوک ته‌قه له‌خه‌ڵک ده‌کرێت و ماڵی خه‌ڵک ده‌بڕدرێت، ئه‌گه‌ر من گه‌ڕامه‌وه که‌رکوک چ گره‌نتییه‌ک هه‌یه که ژیانم پارێزراو بێت؟».
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا به‌شى عێراق له راپۆرتى دووه‌میدا له‌سه‌ر ره‌وشى مافى مرۆڤ و بازرگانیکردن به مرۆڤه‌وه ئاشکراى ده‌کات که حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم بازرگانیکردن تیایاندا به مرۆڤه‌وه به‌رده‌وامه‌و ده‌شڵێت:" عێراق وڵاتى سه‌رچاوه‌و وڵاتى مه‌به‌سته بۆ ئه‌و ئافره‌ت و مناڵانه‌ى بازرگانى سێکسیان پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها، باسى ئه‌وه‌شى کردووه که حکومه‌تى هه‌رێم په‌ناگه‌ى بۆ ئاواره سورییه‌کان و ئێزیدییه‌کان دابین کردووه زیاتر له 300 ژن و مناڵى ئێزیدى له‌ده‌ستى داعش رزگار کردووه. هاوکات، ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات، کچه سورییه‌کان له که‌مپه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى عێراق ناچارده‌کرێن به هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خت یان "هاوسه‌رگیرى کاتیی" له‌گه‌ڵ پیاوى عێراقى یان په‌نابه‌رانى تر، هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کرێن به چاوپۆشیکردن، یان وه‌رگرتنى به‌رتیل بۆ چاوپۆشیکردن، له‌م جۆره که‌یسانه ده‌قى راپۆرتى دووه‌مى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بهوشى عێراق: حکومه‌تى عێراق به‌ته‌واوى پابه‌ند نییه به که‌مترین ستاندارده‌کان بۆ نه‌هێشتنى بازرگانیکردن به مرۆڤ، به‌ڵام هه‌وڵى به‌رچاو ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌مه. له‌ماوه‌ى راپۆرتدان، حکومه‌ت هه‌وڵى گرنگى داوه بۆ دادگایی‌کردن و سزادانى بازرگانیکارى زیاتر و هه‌ندێک به‌رپرسى تێوه‌گلاو. هه‌روه‌ها راپۆرتیداوه که ده‌ستنیشانى قوربانى زیاترى بازرگانیکردن به مرۆڤى کردوه به به‌راورد به ماوه‌ى راپۆرتدانى پێشوو. حکومه‌ت لیژنه‌یه‌کى نێوان-وه‌زاره‌ته‌کانى پێکهێناوه بۆ چاودێریکردن، هه‌ڵسه‌نگاندن و راپۆرتدان له‌سه‌ر منداڵان له پێکدادانه چه‌کدارییه‌کان له عێراق، که به‌سه‌ربازکردنى منداڵیش ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام، حکومه‌ت هه‌وڵى زیاترى نیشان نه‌داوه به به‌راورد به ماوه‌ى راپۆرتدانى پێشوو، له‌به‌رئه‌وه عێراق هێشتا له ئاستى 2ى لیستى چاودێریدایه بۆ دووه‌م ساڵى له‌سه‌ریه‌ک. ئه‌گه‌رچى حکومه‌ت قوربانییه‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤى ده‌ستنیشانکردوه، که‌موکوڕى له رێککاره حکومییه‌کانى ده‌ستنیشانکردن و پشتیوانیکردنرێگربوون له‌وه‌ى چه‌ندین قوربانى خزمه‌تگوزارى پاراستنى گونجاو وه‌ربگرن. حکومه‌ت په‌ناگه (شێڵرتهر)ى بازرگانیکردن به مرۆڤى هه‌یه له به‌غداد که راپۆرتدراوه به درێژایى 2017 به‌تاڵ بووه. حکومه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌ى نه‌کردوه له‌و تۆمه‌تانه‌ى که هه‌ندێک له یه‌که میلیشیاییه‌کان به نایاسایى منداڵان به‌سه‌رباز ده‌که‌ن و به‌کارده‌هێنن له ساڵى 2017، له‌ناویاندا یه‌که‌کانى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبی، له‌ژێر فه‌رمانى لیژنه‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا کارده‌که‌ن، که پێکهاته‌یه‌که له هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق. حکومه‌ت هیچ که‌سێکى رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه‌ى تاوان نه‌کردۆته‌وه سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامى ئه‌م تۆمه‌تانه بۆ چه‌ندین ساڵ. حکومه‌ت به‌رده‌وام بوو له سزادانى هه‌ندێک له قوربانیه‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى ئه‌نجامدراون به‌هۆى بازرگانیکردن پێوه‌یان، وه‌ک به‌سه‌ربازکردنى منداڵ، له‌شفرۆشى و پێشێلکردنى یاساکانى کۆچ. ریزبه‌ندى ئاستى عێراق به‌پێى ساڵ رهسممم راسپارده‌کان بۆ عێراق لێپرسینه‌وه له به‌رپرسان لهسهربهسهربازکردن و به‌کارهێنانى منداڵ‌و دابینکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کانى پاراستن به منداڵى چه‌کدار و قوربانییه‌کانى تر‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ؛ به‌رده‌وام بوون له هه‌وڵه‌کان بۆ راگرتنى به‌سه‌ربازکردن و به‌کارهێنانى منداڵلهلایهن هه‌موو گروپه چه‌کداره‌کانه‌وه، له‌ناویاندا یه‌که‌کانى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیا سه‌ربه‌خۆکان؛ دڵنیاییکردن له‌وه‌ى که قوربانیه‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ سزا نادرێن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى کردویانن له ئه‌نجامى راسته‌وخۆى بازرگانیکردن پێوه‌یان، وه‌ک له‌شفرۆشى و پێشێلکردنى یاساکانى کۆچ؛ رێگه‌دان به وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ده‌ستنیشانکردنى قوربانى بازرگانیکردن به مرۆڤ و ره‌وانه‌کردنیان بۆ چاودێرى جا قوربانى سکاڵا تۆمارده‌کات یان نا له‌دژى بارزگانیکارهکهی؛ ئاماده‌کردن و به‌دامه‌زراوه‌ییکردنى رێنماییه‌کانى ده‌ستنیشانکردنى قوربانى و ره‌وانه‌کردنى بۆ خزمه‌تگوزارییه‌کانى پاراستن بۆ هه‌موو کارمه‌نده په‌یوه‌نداره‌کان، هه‌وه‌ها راهێنانى کارمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌م رێککارانه؛ زیادکردنى ده‌ستگه‌یشتنى بێ به‌ربه‌ست بۆ قوربانیانى هه‌موو جۆره‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ،به راوێژکارى کۆمه‌ڵایه‌تی-ده‌روونی، و چاودێرى ته‌ندروستی، په‌ناگه‌ى دوورمه‌ودا، خزمه‌تگوزارییه‌کانى تێکه‌ڵکردنه‌وه، راهێنانى کار، هه‌روه‌ها هاوکارى دارایی؛ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ بۆ قه‌ده‌غه‌کردن و سزادانى هه‌موو جۆره‌کانى بازرگانیکردن ته‌با له‌گه‌ڵ پرۆتۆکۆلى ساڵى 2000ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ بازرگانیکردن به مرۆڤ؛ رێگه‌دان به قوربانیان و شاهیده‌کان بۆ به‌شداریکردن له رێککاره یاساییه‌کان له‌دژى بازرگانیکارانیان؛ هه‌وڵدانى به‌رچاو بۆ لێکۆڵینه‌وه، دادگایی‌کردن، حوکمدان و سزادانى تووندى بازرگانیکاران به مرۆڤ، له‌ناویاندا به‌رپرسه تێوهگلاوهکانى حکومه‌ت، ته‌نانه‌ت کاتێک که قوربانیه‌کان سکاڵا تۆمار ناکه‌ن یان به‌شدارى ناکه‌ن له رێککاره یاساییه‌کان له‌دژى بارزگانیکارانیان؛ ته‌واوکردنى رێنماییه‌کان بۆ توانادارکردنى جێبه‌جێکردنى ته‌واوى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ؛ دانانى چوارچێوه‌ى یاسایى بۆ رێکخراوه ناحکومییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى په‌ناگه‌کان بۆ قوربانیان و هاوکاریکردنى ئه‌م رێکخراوانه؛ هه‌روه‌ها دانان و جێبه‌جێکردنى چوارچێوه‌یه‌کى یاسایى له‌سه‌رانسه‌رى وڵات، به هه‌رێمى کوردستانى عێراقه‌وه، که هه‌موو جۆره‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ وه‌ک تاوان بناسێنێت و سزاى تووند و گونجاویان بۆ دابنێت. دادگایی‌کردن حکومه‌ت هه‌وڵه‌کانى زیادکردوه بۆ جێبه‌جێکردنى یاسا، به‌ڵام شکستیخواردوه له دادگایی‌کردن یان حوکمدانى به‌رپرسانى تێوه‌گلاو له بازرگانیکردن به مرۆڤ، وه‌ک بازرگانیکردنى سێکس و به‌سه‌ربازکردنى منداڵ. یاساى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ ساڵى 2012 هه‌ندێک له جۆره‌کانى بازگانیکردنى سێکس و کارپێکردن وه‌ک تاوان ده‌ناسێنێت. ناته‌با له‌گه‌ڵ پێناسه‌ى بازرگانیکردن به‌پێى یاساى نێوده‌وڵه‌تی، له یاساکه‌ى عێراقدا پێویسته هێز، ساخته‌کاری، یان زۆرکارى هه‌بێت تا به تاوانى بازرگانیکردنى سێکسى به منداڵ هه‌ژماربکرێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو جۆره‌کانى بازرگانیکردنى سێکسى به منداڵ وه‌ک تاوان هه‌ژمارنه‌کراون. هه‌روه‌ها یاساکه ده‌ڵێت ده‌بێت که‌سێک فرۆشرابێت تا به قوربانى بازرگانیکردن به مرۆڤ هه‌ژماربکرێت. مادده‌یه‌کى یاساى سزادان "له‌شفرۆشى منداڵان" وه‌ک تاوان هه‌ژمارده‌کات و سزاى تا 10 ساڵ زیندانى بۆ داناوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک پێویست توونده بۆ رێگرتن له‌م تاوانه، ئه‌گه‌رچى هاوتا نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و سزایانه‌ى بۆ لاقه‌کردن دیاریکراون. یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ سزاى تا 15 ساڵ زیندانیکردن و غه‌رامه‌ى تا 10 ملیۆن دینارى عێراقى (8،580 دۆلارى ئه‌مریکی) داناوه بۆ تاوانه‌کانى بازرگانیکردن ئه‌گه‌ر قوربانى نێرینه‌ى پێگه‌یشتووى بوو، و سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تایى و غه‌رامه‌ى 15 تا 25 ملیۆن دینارى عێراقى (12،860 تا 21،440 دۆلارى ئه‌مریکی) داناوه ئه‌گه‌ر قوربانى مێینه‌ى پێگه‌یشتوو یان منداڵ بوو. ئه‌م سزایانه وه‌ک پێویست تووندن، و سه‌باره‌ت به بازرگانیکردنى سێکس، هاوتان له‌گه‌ڵ ئه‌و سزایانه‌ى بۆ تاوانه گه‌وره‌کان دانراون، وه‌ک تاوانى لاقه‌کردن. یاساى کار دژواره له‌گه‌ڵ یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ، چونکه سزاکانى بریتین له غه‌رامه و زیندانیکردن که زیاتر نه‌بێت له شه‌ش مانگ، ئه‌مه‌ش وه‌ک پێویست تووند نییه. حکومه‌ت هێشتا رێنماییه‌کانى جێبه‌جێکردنى نییه بۆ یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگه بۆ تواناى جێبه‌جێکردنى یاساکه، دادگاییکردنى بازرگانیکاران و پاراستنى قوربانییه‌کان. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان یاسایه‌کى نییه که به‌دیاریکراوى هه‌موو جۆره‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ قه‌ده‌غه بکات و یاساى نیشتیمانیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ له هه‌رێمى کوردستانى عێراق کارى پێناکرێت. حکومه‌ت راپۆرتیداوه که له ساڵى 2017 لێکۆڵینه‌وه‌ى له 266 که‌یسى بازرگانیکردن کردوه (314 له 2016)، وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاریداوه که 40 که‌یس له‌مانه که‌یسى کارپێکردنى زۆره‌ملێ بوون و 68 گومانى که‌یسى بازرگانیکردنى سێکسیان لێده‌کرێت؛ هه‌روه‌ها بڕیاریداوه که 158 که‌یسه‌که‌ى تر تاوانى بازرگانیکردن به مرۆڤ نه‌بوون. وه‌زاره‌تى ناوخۆ راپۆرتیداوه که له ساڵى 2017، 68 که‌سى داوه به دادگا به تۆمه‌تى بازرگانیکردن و 22 که‌س حکومدراون به‌پێى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ، به‌ڵام ورده‌کارى زیاترى نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسانه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى کردوه له 48 تۆمه‌تبار که به هوشیارییه‌وه کاریان به قوربانیانى بازرگانیکردنى سێکسى کردوه، له‌وانه 10 که‌س دادگاییکراون و حوکمدراون به تاوانى بازرگانیکردن به مرۆڤ به‌پێى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ. ئه‌م هه‌وڵانه‌ى دادگایی‌کردن و حوکمدان ئاماژه‌ن بۆ زیادبوونى به‌رچاوى هه‌وڵه‌کان به به‌راورد به 17 دادگایی‌کردن و حوکمدان له ساڵى 2016. به‌ڵام، به‌پێى رێکخراوه ناحکومییه‌کان، حکومه‌ت به‌بێ سکاڵاى قوربانى دهستینهکردوه به دادگاییکردنى بازرگانیکردن، ئه‌گه‌رچى زۆربه‌ى قوربانییه‌کان سکاڵایان تۆمارنه‌کردوه چونکه شوناسى بازرگانیکاریان نه‌زانیوه یان له تۆڵه ترساون. له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راپۆرتیداوه که 58 لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر خراپ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کرێکارى بیانی، به‌ڵام راپۆرتى نه‌داوه له‌سه‌ر دادگایی‌کردن یان حکومدانى هیچ تۆمه‌تبارێکى بازرگانیکردن به مرۆڤ. هێشتا نیگه‌رانى به‌رچاو هه‌بوو له‌سه‌ر تێوه‌گلانى به‌رپرسان له تاوانه‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ، له‌وانه به‌سه‌ربازکردن و به‌کارهێنانى منداڵ و بازرگانیکردنى سێکس. حکومه‌ت راپۆرتیداوه له‌سه‌ر هه‌ندێک هه‌وڵ بۆ لێکۆڵینه‌وه له به‌رپرسانى حکومه‌ت که تێوه‌گلاون له تاوانه‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ، به‌ڵام راپۆرتى نه‌داوه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردن و حوکمدانى به‌رپرسه تێوه‌گلاوه‌کان. حکومه‌ت راپۆرتى نه‌داوه له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه له شوێنه‌کانى له‌شفرۆشى له‌سه‌رانسه‌رى وڵات که رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌و بڕوایه‌دان که قوربانیانیانى بازرگانیکردنى سێکسى تێدا بێت؛ به‌رپرسه خۆجێیه‌کان تۆمه‌ربار ده‌کرێن به‌وه‌ى که ئاگادارن له‌م شوێنانه‌ى له‌شفرۆشى و رێگه‌یان ده‌ده‌ن به‌رده‌وام بن له کارکردن. حکومه‌ت راپۆرتى نه‌داوه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانى لێکۆڵینه‌وه، دادگایی‌کردن یان حوکمدانى تۆمه‌تبارانى بهسهربازکردنیمنداڵ له‌ناو یه‌که‌کانى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى وه‌ک له ساڵى 2016دا راپۆرتدراوه. هاوکات حکومه‌ت راپۆرتى نه‌داوه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانى بۆ لێکۆڵینه‌وه له تۆمه‌ته‌کانى ساڵى 2017 که میلیشیاکانى یه‌که‌کانى عه‌سایب ئه‌هل الحق یان که‌تائیب حزب الله – که هه‌ندێکیان به‌شێکن له هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى – منداڵیان چه‌کدار کردوه و به‌کارهێناوه. له سه‌ره‌تاى 2017، ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق رێنماییه‌کى 2016ى هه‌ڵوه‌شاندوه که بڕیارى دامه‌زراندنى دادگاى تایبه‌تى دابوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنى که‌یسه‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ؛ له‌به‌رئه‌وه له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا حکومه‌ت دادوه‌ر یان دادگاى تایبه‌تى ئاماده نه‌کرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى که‌یسه‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ. له‌ماوه‌ى راپۆرتدان، وه‌زاره‌تى ناوخۆ راهێنانى پێشکه‌ش کرد به کارمه‌ندانى له‌سه‌ر یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ و ده‌ستنیشانکردنى قوربانی، ئۆفیسى پارێزگارى به‌غداد پاڵپشتى به‌شێکى راهێنانه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤى کرد بۆ رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و هه‌ندێک له وه‌زاره‌ته‌کانى حکومه‌ت له ئه‌یلولى 2017. پاراستن حکومه‌ت هه‌وڵه‌کانى زیادکردوه بۆ ده‌ستنیشانکردنى قوربانیانى بازرگانیکردن به مرۆڤ و دابینکردنى سنوردارى خزمه‌تگوزارییه‌کانى پاراستن بۆ هه‌ندێک له قوربانیان. که‌موکوڕییه‌کان له رێککاره‌کانى حکومه‌ت بۆ ده‌ستنیشانکردن و ره‌وانه‌کردنى قوربانیان رێگربوون له‌وه‌ى چه‌ندین قوربانى چاودێرى وه‌ربگرن، له‌به‌رئه‌وه قوربانییه‌کان هێشتا رووبه‌ڕووى سزادان ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى کردویانه راسته‌وخۆ له ئه‌نجامى بازرگانیکردن پێوه‌یان. حکومه‌تى عێراقى راپۆرتیداوه که له ساڵى 2017، 41 قوربانى ده‌ستنیشانکردوه، که له‌ناویاندا حه‌وت قوربانى بازرگانیکردن به منداڵ، 22 قوربانى مێینه‌ى بازرگانیکردنى سێکس و کارپیکردن، هه‌روه‌ها 12 قوربانى نێرینه‌ى به‌زۆر کارپێکردن. ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ زیادبوون به به‌راورد به ماوه‌ى راپۆرتدانى پێشتر، چونکه حکومه‌ت له ساڵى 2016 راپۆرتى نه‌دابوو له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردنى هیچ قوربانیه‌ک. له‌م قوربانیانه، وه‌زاره‌تى ناوخۆ راپۆرتیداوه که پێنج له قوربانیه منداڵه‌کان ره‌وانه‌کراون بۆ وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ چاودێری، به‌ڵام راپۆرتى نه‌داوه له‌سه‌ر ره‌وانه‌کردنى قوربانیه‌کانى تر بۆ وه‌رگرتنى هاوکاری. به‌رپرسانى حکومه‌ت راپۆرتیانداوه که هه‌وڵه‌کانى ده‌ستنیشانکردنى قوربانى هێشتا نزمه، چونکه له کرداردا، دادوه‌ران ته‌نها کاربه‌ده‌ستن که ده‌توانن به فه‌رمى ده‌ستنیشانى قوربانى بازرگانیکردن به مرۆڤ بکه‌ن و ره‌وانه‌ى بکه‌ن بۆ خزمه‌تگوزارییه‌کانى پاراستن؛ به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى دادوه‌ران داوا له قوربانیه‌کان ده‌کات له‌به‌رده‌مى تۆمه‌تبار وته پێشکه‌ش بکه‌ن، زۆربه‌ى قوربانیه‌کان له‌ترسى تۆڵه نایه‌نه پێشه‌وه. حکومه‌ت رێنمایى سه‌رانسه‌رى حکومه‌تى ده‌رنه‌کردوه بۆ ده‌ستنیشانکردنى قوربانى بۆ هه‌موو کارمه‌ندانى په‌یوه‌ندار و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى یه‌که‌م که ده‌که‌ونه په‌یوه‌ندییه‌وه له‌گه‌ڵ قوربانى بازرگانیکردن له‌ناو گروپه لاوازه‌کاندا، له‌وانه که‌سانى بیانى تۆمارنه‌کراو و ئه‌وانه‌ى کارى له‌شفرۆشى ده‌که‌ن. به‌ڵام وه‌زاره‌تى ناوخۆ راپۆرتیداوه که رێککارى ناوخۆیى داناوه بۆ رێنماییکردنى کارمه‌ندانى جێبه‌جێکردنى یاسا له‌کاتى ده‌ستنیشانکردنى قوربانیانى بازرگانیکردن به مرۆڤ. هاوکات وه‌زاره‌تى ناوخۆ راپۆرتیداوه که راهێنانى کردوه به کارمه‌ندانى بۆ ده‌ستنیشانى که‌یسه شیاوه‌کانى بازرگانیکردن بۆ مه‌به‌ستى کارپێکردن. وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى راپۆرتیداوه که پشکنینى خولیى (دوری) ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى که کۆچبه‌رى بیانى کارى لێده‌که‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ى یاساکانى کار پێشێل ناکرێن یان تاوانه‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ ئه‌نجام نادرێن. به‌ڵام راپۆرتى نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له ئه‌نجامى ئه‌م پشکنینانه هیچ قوربانیهکى بازرگانیکردن به مرۆڤ بۆ مه‌به‌ستى کارپێکردن ده‌ستنیشانکراوه له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا. قوربانیانى بازرگانیکردن به مرۆڤ له هه‌رێمى کوردستانى عێراق و عێراق به‌رده‌وام لاوازن و رووبه‌ڕووى ده‌ستگیرکردن، زیندانیکردن و سنورداش کردن ده‌بنه‌وه به‌هۆى کردارى نایاساییه‌وه که کردویانن راسته‌وخۆ له ئه‌نجامى بازرگانیکردن پێوه‌یان، وه‌ک له‌شفرۆشی، پێشێلکردنى یاساکانى کۆچ و منداڵى چه‌کدار. له مایسى 2017، رێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتیدا که ئه‌ندامانى میلیشیایه‌کى نه‌ناسراوى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى کوڕێکى 15 ساڵیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ، پاش هه‌ڵهاتنى له ناوچه‌یه‌کى ژێر کۆنترۆڵى داعش له رۆژئاواى موسڵ، پاشان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کردوه و ده‌ستدرێژى جه‌سته‌ییان کردۆته‌سه‌ر به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ داعش؛ هیچ ئاماژه‌یه‌ک نه‌بوو که ده‌سه‌ڵاتداران چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌که کردبێت وه‌ک قوربانى بازرگانیکردن به مرۆڤ یان ره‌وانه‌کردنى بۆ چاودێرى قوربانی. شاره‌زا ناوخۆییه‌کان راپۆرتیانداوه له‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌کان له‌وه‌ى ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له قوربانیانى بازرگانیکردنى سێکس رووبه‌ڕووى دادگایی‌کردن بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر تاوانى له‌شفرۆشى له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا. سه‌رچاوه‌کان راپۆرتیانداوه له‌سه‌ر هه‌ندێک روداو، که دادوه‌ران به‌هه‌ڵه قوربانیانى بازرگانیکردنى سێکسیان حوکمداوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى تاوانى له‌شفرۆشى که به‌زۆر پێیان کراوه، له‌ناویاندا منداڵانى قوربانى بازرگانیکردنى سێکس. سزاکان بۆ تاوانى له‌شفرۆشى له دادگاکانى عێراق له‌نێوان 15 ساڵ بۆ زیندانى هه‌تاهه‌تاییه، و که‌سانى پێگه‌یشتوو و منداڵانیش ده‌گرێته‌وه. له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا، قوربانى بیانى بازرگانیکردن به مرۆڤ بۆ مه‌به‌ستى کارپێکردن رووبه‌ڕووى غه‌رامه‌ى پێشێلکردنى یاساکانى کۆچ ده‌بوونه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ راپۆرتیداوه که قوربانیانى بازرگانیکردن له‌وانه‌یه سزا بدرێن له‌سه‌ر به‌کارهێنانى به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته. ئه‌گه‌رچى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ داوا له حکومه‌ت ده‌کات پرۆسه‌یه‌کى فه‌رمى ره‌وانه‌کردن دابمه‌زرێنێت بۆ ره‌وانه‌کردنى قوربانیه‌کان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌کانى پاراستن، له کرداردا، به‌رپرسانى حکومه‌ت به‌رده‌وام قوربانیان ره‌وانه ناکه‌ن بۆ چاودێری، له‌وانه‌یه به‌هۆى که‌موکوڕى له رێککاره‌کانى ده‌ستنیشانکردنى حکومه‌تدا بێت. حکومه‌تى عێراقى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خزمه‌تگوزارى سنوردارى پاراستنیان دابینکردوه بۆ قوربانیه‌کانى هه‌موو جۆره‌کانى بازرگانیکردن، هه‌روه‌ها چاودێرى قوربانى به‌پێى شوێن جیاوازه. له ئابى 2017 حکومه‌تى عێراق دووباره په‌ناگه‌یه‌کى کرده‌وه که وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات له به‌غداد، که له 2016 داخرابوو به‌هۆى نیگه‌رانییه‌کانى ئاسایش. پانزه کارمه‌ندى راهێنراو له په‌ناگه‌که کارده‌که‌ن و کراوه بوو بۆ قوربانى نێر، مێ و منداڵ. وه‌زاره‌تى ناوخۆ راپۆرتیداوه که پێنج منداڵى قوربانى بازرگانیکردن به منداڵى ره‌وانه‌کردوه بۆ ئه‌م په‌ناگه‌یه له 2017؛ به‌ڵام تا کانونى یه‌که‌مى 2017 رێکخراوه ناحکومییه‌کان راپۆرتیانداوه که په‌ناگه‌که هێشتا به‌کارنه‌هێنراوه له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا. وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى راپۆرتیداوه که له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا، چاودێرى پێشکه‌ش کردوه به 25 منداڵ که په‌یوه‌ندى خێزانییان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه، به‌ڵام باسى له جۆرى هاوکارییه‌کان نه‌کردوه که پێشکه‌شى کردوون، هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌ى نه‌کردوه که له‌ڕێگه‌ى چ پرۆگرامێکى دیاریکراوى ئاسایکردنه‌وه‌ى منداڵانى چه‌کدارى ناو داعشه‌وه بووه. حکومه‌تى عێراق کۆمه‌ک یان هاوکارى جۆریى دابین نه‌کردوه بۆ رێکخراوه ناحکومییه‌کان بۆ پێشکه‌شکردنى چاودێرى قوربانی. رێکخراوه ناحکومییه‌کان مۆڵه‌تى یاساییان پێنه‌دراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى په‌ناگه، به‌ڵام هه‌ندێک به‌رده‌وامن له به‌ڕێوه‌بردنى په‌ناگه به‌بێ مۆڵه‌ت. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه له به‌ڕێوه‌بردنى سێ په‌ناگه له هه‌رێمى کوردستانى عێراق بۆ قوربانى مێینه‌ى توندوتیژى خێزانى و بازرگانیکردن به مرۆڤ، به‌ڵام شوێن و خزمه‌تگوزارییه‌کان سنوردارن و په‌ناگه‌کان زیاتر خزمه‌تگوزارى پێشکه‌ش ده‌که‌ن به قوربانیانى توندوتیژى خێزانی. قوربانیانى بازرگانیکردن به مرۆڤ پێویسته سه‌ره‌تا راپۆرت بده‌ن به پۆلیس له‌سه‌ر بازرگانیکردن یان تاوانى تر، که ئه‌مه‌ش رێگره له وه‌رگرتنى هاوکارى له په‌ناگه‌کان. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راپۆرتى نه‌داوه له‌سه‌ر ژماره‌ى قوربانیه‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ که خزمه‌تگوزارى وه‌رده‌گرن له‌م په‌ناگانه له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا. ئاشنا به‌و که‌لێنانه‌ى که له خزمه‌تگوزارییه‌کانى پاراستندا هه‌یه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رێککه‌وتنێکى ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ رێکخراوێکى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له ئادارى 2017 بۆ کردنه‌وه‌ى په‌ناگه‌ى نوێ که خزمه‌تگوزارییه‌کانى هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تی-ده‌روونى پێشکه‌ش ده‌کات به قوربانییه‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ و توندتیژى جێنده‌ری؛ ئه‌گه‌رچى په‌ناگه‌که له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا نه‌کرایه‌وه، به‌پێى رێککه‌وتنه‌که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان شوێن و ئاسایش، خۆراک، چاودێرى ته‌ندروستى و کارمه‌ندى کارگێڕى دابین ده‌کات. حکومه‌تى عێراق راپۆرتیداوه که خزمه‌تگوزاریى و قه‌ره‌بوو ده‌دات به قوربانیانى تاوانه‌کانى توندوتیژى سێکسى داعش و پاراستن، راهێنانه‌وه، قه‌ره‌بوو و جۆرى تر‌ى پاڵپشتى دابین ده‌کات بۆ رزگاربوان. حکومه‌تى عێراقى راپۆرتیداوه که له ساڵى 2017دا بڕى 1 ملیار دینارى عێراقى (857،630 دۆلارى ئه‌مریکی) ته‌رخان کردوه بۆ قوربانیانى ئێزیدی، به‌ڵام سه‌دان ئێزیدى رزگاربوو ده‌ڵێن قه‌ره‌بوویان وه‌رنه‌گرتوه. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه له دابینکردنى خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى سنووردار بۆ قوربانیانى داعش، له‌وانه په‌ناگه، راهێنانه‌وه، چاودێرى ته‌ندروستى و پاڵپشتى ده‌روونی-کۆمه‌ڵایه‌تی. له 2017، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاسانکارى و کۆمه‌کى دابین کرد بۆ ئازادکردنى 356 ئێزیدى ده‌ستبه‌سه‌ر لاى داعش، که زۆربه‌یان قوربانى بازرگانیکردن به مرۆڤ بوون. وه‌زاره‌تى ناوخۆ راپۆرتیداوه که هه‌ر قوربانیهکى بازرگانیکردنى بیانى یان عێراقى ده‌توانێت داواى یاسایى مه‌ده‌نى پێشکه‌ش بکات له‌دژى بازرگانیکاران، به‌ڵام هیچ قوربانیه‌ک له 2017دا داواى له‌م جۆره‌ى پێشکه‌ش نه‌کردوه. نه حکومه‌تى عێراق و نه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هانى قوربانیان ناده‌ن بۆ هاوکاریکردنى لێکۆڵینه‌وه‌کان و دادگاییکردنهکانى تۆمه‌تبارانى بازرگانیکردن به مرۆڤ. حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لێبوردنیان پێشکه‌ش نه‌کردوه به قوربانیه بیانییه‌کان تا سنورداش نه‌کرێنه‌وه یان به‌دیلى یاساییان پێشکه‌ش نه‌کردوون له‌جیاتى ناردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌وانه‌یه رووبه‌ڕووى سه‌ختى یان تۆڵه‌کردنه‌وه ببنه‌وه. ئه‌گه‌رچى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ رێگه‌ده‌دات به حکومه‌ت مۆڵه‌تى تایبه‌تى مانه‌وه بدات به قوربانیانى بیانى بازرگانیکردن به مرۆڤ، به‌ڵام راپۆرتى نه‌داوه له‌سه‌ر دابینکردنى ئه‌مه بۆ هیچ قوربانیه‌ک له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مۆڵه‌تى تایبه‌تى مانه‌وه‌ى نه‌داوه به هیچ قوربانیه‌ک له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا، به‌ڵام په‌ناى گرتوه له ناردنه‌وه‌ى قوربانى بیانى مه‌گه‌ر تاوانى ئه‌نجام دابێت. حکومه‌تى عێراق راپۆرتیداوه که هاوکارى گه‌ڕانه‌وه‌ى هیچ قوربانیهکى بیانى بازرگانیکردن به مرۆڤى نه‌کردوه له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راپۆرتیداوه که له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا، هاوکارى کونسوڵخانه‌کانى میسر، هیند، ئوردون، فلیپین و سودانى کردوه بۆ یارمه‌تیدانى گه‌ڕانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌کى نه‌زانراو له قوربانیانى بازرگانیکردن به مرۆڤ که خه‌ڵکى ئه‌م وڵاتانه بوون. به‌رپێگرتن حکومه‌ت هه‌ندێک هه‌وڵى داوه بۆ به‌رگرتن به بازرگانیکردن به مرۆڤ. یاساى عێراق قه‌ده‌غه‌ى به‌کارخستنى خۆبه‌خشانه‌ى که‌سانى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌کات له‌ناو هێزه چه‌کداره‌کاندا، له‌ناویاندا هێزه نانیزامییه‌کان، گروپه‌کانى میلیشیا و گروپى تر‌ى چه‌کدار. به‌ڵام، حکومه‌تى فیدراڵ رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ بۆته‌وه له کۆنترۆڵکردنى ته‌واوى هه‌ندێک له یه‌که‌کانى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبی، که هه‌ندێک کات ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ له سه‌رکرده سیاسییه‌کان یان فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان و ملکه‌چى ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمانده‌کان نه‌بوون له‌کاتى ئۆپه‌راسیۆنه رێپێدراوهکاندا. حکومه‌تى تواناى سنوردارى هه‌بوو بۆ مامه‌ڵه‌کردن و رێگرتن له چه‌کدارکردن و به‌کارهێنانى منداڵان له‌لایه‌ن ئه‌م گروپانه‌وه، له‌ناویاندا هه‌ندێک له یه‌که‌کانى میلیشیاکانى عه‌سائیب ئه‌هل الحق و که‌تائیب حزب الله. هاوکات حکومه‌ت رێگر نه‌بووه له یه‌که‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له باشورى عێراق بۆ به‌کارخستنى منداڵان و به‌ڕێوه‌بردنى که‌مپى راهێنانى سه‌ربازى بۆ منداڵانى قوتابخانه ئاماده‌ییه‌کان، که هه‌ندێک له‌م مناڵانه له خوار ته‌مه‌نى 18 ساڵه‌وه بوون. به‌ڵام، بۆ هاندانى فه‌رمانده‌کانى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ قبووڵ نه‌کردنى ئه‌و منداڵانه‌ى خۆبه‌خشانه ده‌چن بۆ شه‌ڕ، حکومه‌ت ره‌تیکرده‌وه منداڵانى خۆبه‌خش تۆماربکات له پرۆگرامى پاره‌دان و موچه‌ى دابین نه‌کرد بۆ ئه‌م منداڵه خۆبه‌خشانه. هیچ راپۆرتێک نه‌بوو له‌سه‌ر منداڵى چه‌کدار له‌ناو سوپاى عێراق، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ها حکومه‌ت به‌رده‌وام بوو له پێشکه‌شکردنى راهێنان به ئه‌فسه‌رانى سوپا له‌سه‌ر پرسه‌کانى منداڵى چه‌کدار. له تشرینى دووه‌مى 2017. حکومه‌ت – به فه‌رمانى سه‌رۆک وه‌زیران – لیژنه‌یه‌کى باڵاى نێوان-وه‌زاره‌ته‌کانى پێکهێنا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشکه‌شکردنى راپۆرت له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانى مافى منداڵ له ناوچه‌کانى پێکدادان له عێراق. به‌پێى ده‌سه‌ڵاتى لیژنه‌که، به سه‌رۆکایه‌تى وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تی، ئۆفیسى سه‌رۆک وه‌زیران پاڵپشتى پرۆژه‌یه‌کى داهاتوى کرد بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ رێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تى بۆ داڕشتنى پلانێکى کارى نیشتیمانى بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵان له پێکدادانى چه‌کداریدا. به‌ڵام تا کۆتایى کانونى دووه‌مى 2018، لیژنه‌که هێشتا کۆنه‌بۆته‌وه و پلانه‌که دانه‌ڕێژراوه. کورتهێنانهکانى بودجه، ناکۆکى ناوخۆیی، و پێداویستیه زۆره‌کانى بونیاتنانه‌وه بوونه‌ته هۆى سنووردارکردنى تواناى حکومه‌تى عێراق بۆ ته‌رخانکردنى سه‌رچاوه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ، له‌وانه سه‌رچاوه‌کان بۆ هاوکاریکردن و پاراستنى قوربانیانى بازرگانیکردن. هاوشێوه، په‌یوه‌ندییه‌کانمان له هه‌رێمى کوردستانى عێراق، راپۆرتیانداوه که کۆمه‌کى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هه‌وڵه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن گونجاو نییه. به‌هه‌رحاڵ، لیژنه‌ى نێوان-وه‌زاره‌ته‌کانى حکومه‌تى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن، که وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌رکردایه‌تى ده‌کرد، راپۆرتیداوه که له 2017 پێنج جار کۆبۆته‌وه. هه‌روه‌ها حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤى هه‌یه، که له 2016 دامه‌زراوه و پێکدێت له چه‌ندین وه‌زاره‌تی، له‌گه‌ڵ رێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تى که رۆڵى چاو‌دێر ده‌گێڕێت. حکومه‌تى عێراقى راپۆرتیداوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌ته‌کانى هۆشیارى له‌ڕێگه‌ى میدیاى نووسراو، ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ى سیمینار له زانکۆکان. حکومه‌ت به‌رده‌وام بوو له به‌ڕێوه‌بردنى هێڵێکى گه‌رمى 24 کاتژمێرى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن، به‌ڵام راپۆرتى نه‌داوه چه‌ند که‌یسى بازرگانیکردن ده‌ستنیشانکراون له‌ڕێگه‌ى هێڵه گه‌رمه‌که‌وه. هاوشێوه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هێڵێکى گه‌رمى هه‌یه که له‌ڕێگه‌یه‌وه قوربانیانى بازرگانیکردن به مرۆڤ ده‌توانن داواى هاوکارى بکه‌ن و راپۆرت بده‌ن له‌سه‌ر کارپێکردنى زۆره‌ملێ. حکومه‌تى عێراق هه‌وڵى نه‌داوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر کرده‌ى بازرگانى سێکس یان گه‌شتوگوزارى سێکسى منداڵ. حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاوکارى ده‌که‌ن بۆ دامه‌زراندنى سیستمێکى ڤیزاى ئۆنلاین بۆ دۆزینه‌وه‌ى کرێکارى بیانى و کۆمپانیا سپۆنسه‌ره‌کانیان بۆ رێگرتن له خاوه‌نکاره‌کان له پێشێلکردنى یاساى کار. هاوکات هه‌ردوو حکومه‌ت هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ن بۆ به‌ستانداردکردنى گرێبه‌سته‌کانى کار تا زانیارى مافه‌کانى کرێکار له‌خۆبگرێت بۆ کرێکارى بیانى و عێراقی. له‌ماوه‌ى راپۆرتداندا، حکومه‌تى عێراق 15 کۆمپانیاى به‌کارخستنى سڕکرد، پێنج کۆمپانیاى خسته لیستى ڕه‌شه‌وه، و غه‌رامه‌ى حه‌وت کۆمپانیاى کرد. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راپۆرتیداوه له‌سه‌ر سڕکردنى کاتیى 38 کۆمپانیا و غه‌رامه‌کردنى شه‌ش کۆمپانیا له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کانى بازرگانیکردن. حکومه‌تى عێراق راپۆرتیداوه له‌سه‌ر پێشکه‌شکردنى راهێنان و رێنمایى له بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ بۆ کارمه‌ندانی، له‌ناویاندا کارمه‌ندانى دیبلۆماسی. پرۆفایلى بازرگانیکردن وه‌ک راپۆرتدراوه له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى رابوردودا، عێراق وڵاتى سه‌رچاوه و وڵاتى مه‌به‌سته بۆ ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ى بازرگانى سێکسیان پێوه ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پیاو، ئافره‌ت و منداڵانه‌ى به‌زۆر کاریان پێده‌کرێت. پێکدادانى توندوتیژ له‌گه‌ڵ داعش دانیشتوانى لاوازتر کرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ، به‌تایبه‌تى ئافره‌تان و منداڵان، سه‌رکه‌وتنى حکومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م گروپه تیرۆریستیه‌دا له‌زۆربه‌ى شوێنه‌کان، له 9 کانونى یه‌که‌مى 2017 راگه‌یه‌ندرا، بووه هۆى باشتربوونى دۆخى خه‌ڵکى مه‌ده‌نى عێراق. له کانونى دووه‌م 2014ه‌وه، زیاتر له پێنج ملیۆن عێراقى ئاواره‌بوون، نزیکه‌ى 2.1 ملیۆن تا نیسانى 2018 هێشتا ئاواره‌ن. هاوکات زیاتر له 248،000 په‌نابه‌رى سوریى هێشتا له عێراقن، که زۆرینه‌ى هه‌ره زۆریان له هه‌رێمى کوردستانى عێراقن. له 2014ه‌وه، چه‌کدارانى داعش هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵیان رفاندوه و ده‌ستبه‌سه‌ریان کردوون که سه‌ربه گروپه جیاوازه ئیتنى و ئاینییه‌کانن، به‌تایبه‌تى ئێزیدییه‌کان، و هێشتا به‌رده‌وامن له فرۆشتنیان به چه‌کدارانى داعش له عێراق و سوریا، که رووبه‌ڕووى هاوسه‌رگیرى به‌زۆر، کۆیلایه‌تى سێکسی، لاقه‌کردن و خزمه‌تکارى ناوماڵ ده‌بنه‌وه. راپۆرت هه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که داعش دیله‌کانیان ده‌کوشت ئه‌گه‌ر رازى نه‌بوایه هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کان بکه‌ن. راگه‌یاندنه‌کان راپۆرتیانداوه که له چه‌ند ساڵى رابوردودا داعش چه‌ند دیلێکى فرۆشتوه به که‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ندى وڵاتانى که‌نداو، هه‌روه‌ها راپۆرتى پشتڕاست نه‌کراوه ده‌ڵێن که هه‌ندێک له دیله ئێزیدییه‌کان گواستراونه‌ته‌وه بۆ سوریا و سعودیه. داعش سیستمێکى رێکخراوى هه‌بوو بۆ کڕین و فرۆشتنى ژنان و کچان بۆ کۆیلایه‌تى سێکسی، له‌گه‌ڵ فرۆشتن به‌پێى گرێبه‌ستى پشتڕاستکراوه له‌لایه‌ن دادگاکانى داعشه‌وه. له 2015-2017، هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵى دیل له ده‌ستى داعش هه‌ڵهاتن – زۆریان دووگیان بوون له ئه‌نجامى لاقه‌کردن و بازرگانیکردنى سێکس. هه‌ندێک له‌مانه بوونه ئاواره چونکه داعش هێشتا کۆنترۆڵى ناوچهکانیانى کردبوو. ئه‌وانه‌ى هێشتا ئاواره‌ن زۆر لاوازن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌ندین شێوه‌ى ئیستیغلال، له‌گه‌ڵ دووباره بازرگانیکردن به مرۆڤه‌وه. منداڵان زۆر لاوازن بۆ به‌کارخستنى به‌زۆر و به‌کارهێنانیان له‌لایه‌ن چه‌ندین گروپى چه‌کداره‌وه که له عێراق کارده‌که‌ن، له‌وانه – جگه له هیتر – داعش، هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبی، پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که)، هه‌روه‌ها میلیشاکان که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌کرێن. هه‌روه‌ها ئه‌م منداڵانه زۆر لاوازن و رووبه‌ڕووى گرتن، زیندانیکردن و دادگایی‌کردن ده‌بنه‌وه؛ له کۆتایى ئادارى 2017، رێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتیداوه که له سه‌رانسه‌رى وڵات 943 منداڵ، له‌ناویاندا چوار کچ، هێشتا ده‌ستبه‌سه‌رن به تۆمه‌تى تیرۆر. داعش به‌رده‌وامه له رفاندن و به‌زۆر به‌کارخستن و به‌کارهێنانى منداڵان له شه‌ێ و رۆڵى پاڵپشتیدا، له‌وانه وه‌ک قه‌ڵغانى مرۆیی، هه‌واڵده‌ر، دروستکه‌رى ته‌قینه‌وه، بکوژ، و خۆکوژ؛ هه‌ندێک له‌م منداڵانه ته‌مه‌نیان 8 ساڵه و هه‌ندێک که‌مئه‌ندامى مێشکیان هه‌یه. داعش به‌رده‌وامه له راهێنانى منداڵان له که‌مپه‌کانى راهێنانى سه‌ربازى و ئاینیی؛ چه‌ندین راپۆرتى راگه‌یاندنه‌کان ده‌ڵێن و ڤیدیۆ بڵاوکراوه‌کان نیشانى ده‌ده‌ن که منداڵان ده‌چن بۆ ئه‌م که‌مپانه. له کانونى دووه‌مى 2017، راگه‌یاندنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و سه‌رچاوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راپۆرتیاندا که داعش 400 منداڵى ئێزیدى رفاندوه و راهێنانى سه‌ربازى پێکردوون، له‌وانه له‌سه‌ر خۆته‌قاندنه‌وه، له‌هه‌مان مانگدا داعش 150 منداڵى رفاند له ته‌له‌عفه‌ر و به‌زۆر بردنى بۆ که‌مپى راهێنان. تا سه‌ره‌تاى 2018، چه‌ندین سه‌رچاوه راپۆرتیانداوه که په‌که‌که و یه‌په‌گه له هه‌رێمى کوردستانى عێراق به‌ردوام بوون له به‌کارخستن و به‌کارهێنانى منداڵان. له ناوه‌ڕاستى 2017، چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کوڕانى ته‌مه‌ن شانزه ساڵیان بینیوه له‌ناو په‌که‌که‌دا. وه‌ک راپۆرتدراوه له‌لایه‌ن رێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له کۆتایى 2016، په‌که‌که و یه‌که‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال – گروپێکى میلیشیاى چه‌کدارى ئێزیدى – به‌زۆر کوڕان و کچانى کورد و ئێزیدیان به‌کارخستوه و به‌کارهێناوه، هه‌ندێک ته‌مه‌نیان نزیکه‌ى 12 ساڵ بووه، له رۆڵى شه‌ڕکردن و پاڵپشتى له باکورى عێراق. له 2015ه‌وه، سه‌رچاوه‌کان به‌رده‌وام راپۆرت ده‌ده‌ن که یه‌که‌کانى حه‌شدى شه‌عبى منداڵان بهسهربازدهکهن، به‌کارده‌هێنن و راهێنانى سه‌ربازییان پێده‌که‌ن. شاره‌زایه‌ک له به‌غداد هه‌ڵسه‌نگاندنى کرد که رێژه‌ى ئه‌م به‌سه‌ربازکردن و به‌کارهێنانه‌ى منداڵان له ساڵى 2017دا نه‌گۆڕاوه. رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌کانمان راپۆرتیانداوه له 2017 که هه‌ڵواسینى پۆسته‌رى هه‌رزه‌کاران که له‌کاتى شه‌ڕکردن بۆ میلیشیا شیعه‌کان کوژراون به‌ربڵاوه له ناوچه زۆرینه شیعه‌کانى به‌غداد و له‌سه‌رانسه‌رى باشورى عێراق. زۆربه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى یاد ده‌کرێنه‌وه زیاتر سه‌ربه به میلیشیاکانى عه‌سائیب ئه‌هل الحق و که‌تائیبى حیزب الله بوون. هه‌ندێک له ئه‌ندامانى عه‌سائیب ئه‌هل الحق و که‌تائیبى حیزب الله منداڵان بهسهربازدهکهن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ناچن بۆ قوتابخانه. سه‌رچاوه‌کان راپۆرتیانداوه که میلیشیاکانى عه‌سائیب ئه‌هل الحق و که‌تائیبى حیزب الله، که یه‌که‌یان هه‌یه له‌ناو حه‌شدى شه‌عبى و یه‌که‌ى سه‌ربه‌خۆشیان هه‌یه، منداڵیان به‌سه‌ربازکردوه و به‌کارهێناوه له ساڵى 2017. به‌پێى سایتى فه‌رمى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و پۆسته‌ره‌کان له‌سه‌ر شه‌قام له ناوه‌ڕاستى 2017، حه‌شدى شه‌عبى کۆرسى راهێنانى سه‌ربازى پێشکه‌ش کردوه به منداڵان و لاوانى نێوان 15-25 ساڵ. له نیسانى 2017، رێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتى دروستى پێگه‌یشت که میلیشیا خێڵه‌کییه‌کانى سوننه 300 کوڕى ته‌مه‌ن 15-17 ساڵانیان به‌سه‌ربازکردوه له که‌مپى ئاواره‌کانى کیلۆ 18. له 2017، هه‌ندێک ئاواره راپۆرتیانداوه که میلیشیا خێڵه‌کییه‌کانى سوننه منداڵانیان به‌کارخستوه له ده‌ره‌وه‌ى که‌مپه‌کان بۆ راهێنانى سه‌ربازی، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى په‌یوه‌ندیکردن به گروپه چه‌کداره‌کانه‌وه پاش ته‌واوکردنى راهێنانه‌که. له ناوه‌ڕاستى 2017، چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان شاهیدى پێنج کوێ بوون که خاڵێکى پشکنینیان به‌ڕێوه‌ده‌برد له که‌مپێکى ئاواره‌کان له نه‌ینه‌وا؛ که ئاسایشى خاڵه‌که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌رپرسێکى سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبى بوو. له ئابى 2017، راپۆرتى پشتڕاست نه‌کراوه هه‌بوون که میلیشیاکانى حه‌شدى شه‌عبى راهێنانى سه‌ربازى سێ مانگیانپێشکهش کردوه به 100 کوڕى هه‌رزه‌کارى تورکمان، له ته‌مه‌نى 13-18 ساڵ، له چه‌ند شارۆچکه‌یه‌کى پارێزگاى که‌رکوک. له 2015 و 2016، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک راپۆرتیانداوه که لایه‌نه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى منداڵانیان به‌کارهێناوه له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى فه‌لوجه و ناوچه‌کانى تر‌ى وڵات، له‌کاتێکدا که راگه‌یاندنه‌کانى سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبى ستایش و یادى قوربانى منداڵانى بهسهربازکراو ده‌که‌نه‌وه. رێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتیداوه که کۆى 57 منداڵ به‌سه‌ربازکراون و به‌کارهێنراون له 2016 له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌ى له‌ژێر سایه‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا کارده‌که‌ن، زۆربه‌یان راهێنانى سه‌ربازییان وه‌رگرتوه و له شه‌ڕدا به‌شدارییان پێکراوه، هه‌روه‌ها 12 منداڵ له‌لایه‌ن گروپه‌کانى حه‌شدى عه‌شائیره‌وه به‌سه‌ربازکراون، هه‌ندێک له‌ناو که‌مپه‌کانى ئاواره‌کان. وه‌ک راپۆرتدراوه له 2015 و 2016، هه‌ندێک گروپى حه‌شدى شه‌عبى منداڵانى گه‌ڕه‌که هه‌ژاره‌کان وه‌رده‌گرن له‌ناو ریزه‌کانیاندا له به‌سره، که قوتابخانه‌یان جێهێشتوه بۆ په‌یوه‌ندیکردن به حه‌شدى شه‌عبى وه‌ک "خۆبه‌خش"؛ زۆربه‌یان ئه‌مه وه‌ک ئه‌نجامدانى ئه‌رکێکى ئاینیى سه‌یرده‌که‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ندێکى تر وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانى بژێوى ژیان و پێگه‌ى گه‌وره‌ترى کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌یرى ده‌که‌ن. به‌پێى رێکخراوه ناحکومیه‌کان و فه‌رمانده‌کانى هێزه خێڵه‌کییه‌کان له 2015، ئه‌و منداڵانه‌ى له‌ناو حه‌شدى شه‌عبى شه‌ڕیان ده‌کرد تۆمارنه‌کرابوون و موچه و ئیمتیازاتى حکومه‌ت وه‌رناگرن. له ئابى 2016، رێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتیداوه که میلیشیا خێڵه‌کییه‌کانى سوننه‌ى په‌یوه‌ست به حه‌شدى شه‌عبى به‌لاى که‌مه‌وه حه‌وت منداڵیان به‌سه‌ربازکردوه له که‌مپى دیبه‌گه له باکورى عێراق، به وته‌ى شاهیده‌کان ئه‌ندامانى هێزه‌کانى ئاسایشى عێراق رێخۆشکه‌رییان کردوه بۆ به‌سه‌ربازکردنى منداڵانى که‌مپه‌که. په‌نابه‌ران و ئاواره‌کان رووبه‌ڕووى مه‌ترسى زۆرى بازرگانیکردن ده‌بنه‌وه به‌هۆى لاوازى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌بوونى ئاسایش و پاراستنه‌وه. رێکخراوه ناحکومییه‌کان راپۆرتیانداوه له‌سه‌ر تۆڕه‌کانى بازرگانیکردن له هه‌رێمى کوردستانى عێراق که په‌نابه‌ران و ئاواره‌کان ده‌که‌نه ئامانج، و به هاوکارى به‌رپرسه خۆجێیه‌کان، به‌رپرسانى هێزه‌کانى ئاسایش، و کارمه‌ندانى سنوور کارده‌که‌ن. له 2015، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستانى عێراق و رێکخراوه ناحکومییه‌کان راپۆرتیاندا له‌سه‌ر هه‌ندێک کارمه‌ندى هێزه‌کانى ئاسایش که ئاسانکارییان کردوه بۆ بازرگانیکردن به ژنان و کچانى سورى له که‌مپه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى عێراق، به‌تایبه‌تى له که‌مپى په‌نابه‌رانى دۆمێز، هه‌روه‌ها بازرگانیکردنى سێکس به کچان له ده‌ره‌وه‌ى که‌مپه‌کان. له 2016، رێکخراوه ناحکومییه‌کان راپۆرتیاندا که پاسه‌وانانى ئاسایش، جگه له رێگه‌دان به پیاوان بۆ چوونه ناو که‌مپ بۆ مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى سێکس له‌گه‌ڵ کچانى په‌نابه‌ر،خۆشیان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى سێکسدهدهن له‌گه‌ڵ کچه په‌نابه‌ره‌کان، له‌ڕێگه‌ى مۆڵه‌تپێدانیان بۆ ده‌رچوون له که‌مپ به‌رامبه‌ر سێکس. راپۆرته‌کانى 2015 ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى که ئافره‌ته ئاواره‌کان و هه‌ندێک په‌نابه‌رى سورى ناچارکراون به له‌شفرۆشى له‌لایه‌ن تۆڕه‌کانى بازرگانیکردن له هۆتێل و شوێنه‌کانى له‌شفرۆشى له به‌غداد، به‌سره و شاره‌کانى تر‌ى باشورى عێراق پاش ئه‌وه‌ى که ئه‌ندامانى تۆڕه‌کان به‌ڵێنیان پێداون له شوێنى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستانى عێراق نیشته‌جێیان بکه‌ن؛ منداڵه‌کانى ئه‌م ئافره‌تانه‌ش ناچارده‌کرێن به سواڵکردن له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان. هه‌ندێک ئافره‌ت له که‌مپه‌کانى ئاواره‌کان، که هه‌ندێک له ئه‌ندامانى خێزانه‌کانیان تۆمه‌تبارن به هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ داعش، رووبه‌ڕووى ئیستیغلالى سێکسى و خراپ مامه‌ڵه‌کردن ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌کته‌ره چه‌کداره‌کانى ناو که‌مپه‌وه. هه‌ندێک پیاوى په‌نابه‌رى سورى به‌بێ گرێبه‌ستى یاسایى کارده‌که‌ن له عێراق، ئه‌مه‌ش رووبه‌ڕووى مه‌ترسى زیاترى بازرگانیکردنیان ده‌کاته‌وه. راپۆرت هه‌یه که هه‌ندێک خێزانى ئاواره‌ى عێراق منداڵه‌کانیان ده‌فرۆشن به خێزانى تر بۆ زامنکردنى ئاینده‌یه‌کى باشتر بۆ منداڵه‌کانیان؛ ئه‌م منداڵانه له‌به‌رده‌م مه‌ترسى بازرگانیکردن به مرۆڤدان. داب و نه‌ریتییه‌کان، له‌وانه هاوسه‌رگیرى به‌زۆر و "کاتیی" و خۆێنبایى (فصلیه) – به‌خشینى ئه‌ندامێکى خێزان به‌رامبه‌ر کۆتاییهێنان به ناکۆکیى –ژنان و کچان ده‌خاته مه‌ترسى زیاترى بازرگانیکردن به مرۆڤه‌وه له‌ناو وڵات. بۆ نموونه، له تشرینى یه‌که‌مى 2016، راگه‌یاندنه‌کان راپۆرتیاندا که کچێکى خێڵى نادا له پارێزگاى میسان به‌زۆر دراوه به پیاوێکى خێڵێکى تر وه‌ک سوڵح بۆ کوشتنى پیاوێکى هه‌مان خێڵ له‌لایه‌ن خێڵى نادا. رێکخراوه‌کانى پاراستنى منداڵان به‌رده‌وامن له راپۆرتدان له‌سه‌ر رووداوه‌کانى هاوسه‌رگیرى منداڵ – که ده‌بێته هۆى زیادکردنى مه‌ترسى ئیستیغلال له‌سه‌ر منداڵان – به‌تایبه‌تى له‌ناو ئاواره‌کان و په‌نابه‌ره سورییه‌کاندا له هه‌رێمى کوردستان، چونکه سه‌رۆک خێزانه‌کان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى داهات و که‌مکردنه‌وه‌ى بارگرانى ئابورى خێزان ده‌ده‌ن. کچه سورییه‌کان له که‌مپه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى عێراق ناچارده‌کرێن به هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خت یان "هاوسه‌رگیرى کاتیی" له‌گه‌ڵ پیاوى عێراقى یان په‌نابه‌رانى تر؛ هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کرێن به چاوپۆشیکردن، یان وه‌رگرتنى به‌رتیل بۆ چاوپۆشیکردن، له‌م جۆره که‌یسانه، له‌ناویاندا ئه‌و که‌یسانه‌ى که کچه‌کان چه‌ندین جار ده‌فرۆشرێن. راپۆرته‌کان به‌رده‌وام پێشنیازى ئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌ندێک به‌رپرسى جێبه‌جێکردنى یاساله عێراق تۆمه‌تبار ده‌کرێن به سه‌ردانى به‌رده‌وامى شوێنه‌کانى له‌شفرۆشى به مه‌به‌ستى بازرگانیکردنى سێکس یان وه‌رگرتنى به‌رتیل بۆ رێگه‌دان به بازرگانیکردنى سێکس. راگه‌یاندنه‌کان و چاودێرانى تر له 2015 راپۆرتیانداوه که تۆڕێکى ئێرانى بۆ بازرگانیکردنى سێکس له شوێنه‌کانى له‌شفرۆشى له هه‌ولێر کارى ده‌کرد و قوربانى ئێرانى بۆ بازرگانى سێکس ئیستیغلال ده‌کران؛ راگه‌یاندنه‌کان راپۆرتیانداوه که ده‌گوترێت به‌رپرسێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 3000 دۆلارى ئه‌مریکى داوه به‌رامبه‌ر قوربانیهکى بازرگانیکردنى سێکس. راپۆرتى زاره‌کیى هه‌بوون، له‌وانه له حوزه‌یرانى 2016 له‌لایه‌ن که‌ناڵێکى ته‌له‌ڤزیۆنى ناوخۆییه‌وه، له‌سه‌ر بازرگانیکردنى سێکسى منداڵ له سلێمانی، به‌تایبه‌تى کچانى خه‌ڵکى ئێران و سوریا، هه‌روه‌ها خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى عێراق. هاوکات رێکخراوه ناحکومییه‌کان راپۆرتیانداوه له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسانه‌ى که کچان له خێزانه‌کانیان هه‌ڵهاتوون له‌ترسى کوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و ئێستا سواڵ ده‌که‌ن یان مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌فرۆشن له عێراق. ده‌گوترێت که تۆڕه‌کانى بازرگانیکردن به مرۆڤ منداڵانى عێراقى له وڵاتانى دراوسێ و ئه‌وروپا ده‌فرۆشن بۆ مه‌به‌ستى ئیستیغلالى بازرگانى سێکس. ژنان و کچانى عێراق رووبه‌ڕووى بازرگانیکردن بۆ کارپێکردن و سێکس ده‌بنه‌وه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و تورکیا. هه‌ندێک پیاو و ئافره‌تى خه‌ڵکى ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فریکا که کۆچیان کردوه بۆ عێراق رووبه‌ڕووى به‌زۆر کارپێکردن ده‌بنه‌وه وه‌ک کرێکارى بیناسازی، پاسه‌وان، به‌رده‌ست، و خزمه‌تکارى ماڵان. هه‌ندێک کۆچبه‌رى بیانى به‌کارخراون بۆ کارکردن له وڵاتانى تر‌ى ناوچه‌که به‌ڵام به هێز، به‌زۆر، یان به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن هێنراون بۆ کارکردن له عێراق و هه‌رێمى کوردستانى عێراق. له کانونى دووه‌مى 2016، وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى راپۆرتیدا که نزیکه‌ى 140،000 کرێکارى بیانى موڵه‌تى گونجاویان نییه؛ رێکخراوه ناحکومییه‌کان راپۆرتیانداوه که هه‌ندێک خاوه‌نکار و کۆمپانیاى به‌کارخستن پێگه‌ى نایاسایى کرێکاران ئیستیغلال ده‌که‌ن له‌ڕێگه‌ى نه‌دانى موچه و ناچارکردنى کرێکاران بۆ ژیان له شوێنى نه‌گونجاو. کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤى کوردستان له کانونى دووه‌مى 2016 راپۆرتیداوه که 69 لهسهتى 480 کرێکارى بیانى که رووپێو کراون له هه‌رێمى کوردستان موچه‌ى بڕیاردراویان وه‌رنه‌گرتوه و 18 له‌سه‌ت باسیان له کرده‌ى توندوتیژى کردوه که له دژیان ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن خاوه‌نکاره‌کانیانه‌وه. کۆمسیۆن ده‌ڵێت که له ساڵى 2017 راپۆرتى ده‌رنه‌کردوه به‌هۆى قه‌یرانى بودجه‌وه.
هاوڵاتی بەشێک لەو لایەنانەی بەهۆی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 12ی ئایاری ئەمساڵەوە پەیوەندییەکانیان گەیشتە ئەوپەڕی خراپی، ئێستا داوای گفتوگۆ و پڕۆژەی هاوبەش دەکەن بۆ چوونە بەغدا و بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەڵام هێشتا نەبوونەتە یەک بەرە. نوێترین ئەو داوایە، رۆژی دوشەممەی رابردوو لەلایەن پارتی و یەکێتی یەوە لە لایەنە کوردییەکان کرا، دوای کۆبونەوەی نێوانیان کە لە هەولێر بەڕێوەچوو کە تێیدا رێککەوتن لەسەر ئەوەی بە پڕۆژەیەکی هاوبەشەوە بچنە بەغدا. لەو کۆبوونەوەیەدا داوایان لە حزبەکانی تریش کرد بنچە ناو هەمان پڕۆژەیەوە، بەڵام حزبەکانی تر ئامادەنین. پێشتریش هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە سەرۆکایەتی دەکرد لە راگەیەنراوێکدا داوای گفتوگۆی بێ مەرجی لەلایەنەکان کرد، بۆ تێپەڕانی دۆخی ئێستا. هاوپەیمانی کە بە یەکێک لە هێزە ناڕازییەکان ناسێنراوە، لە لایەن هێزە ناڕازییەکانی ترەوە داواکەی پشتگوێخراوە. تائیستا تەنها پڕۆژەکەی یەکێتی و پارتی ئامادەیە بۆ پێکەوە چوونەوە بەغدا. ئەوە لەکاتێکدایە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 12ی ئایار ناکۆکی گەورەی لەنێوان ئەو لایەنانە دروستکرد، بەتایبەتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە کە پارتی و یەکێتی زۆرینەی کورسییەکانیان لەناو لایەنە کوردییەکاندا بەدەستهێنا و چوار لایەنی ناڕازیش کە پێکهاتوون لە (گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) ئەنجامەکانیان رەتکردەوەو داوای هەژمارکردنەوەی دەنگەکانیان کرد بەدەست. ئەو داوا و جموجۆڵانەی ئێستا هاوکاتن لەگەڵ تەواوبوونی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بەدەست لە سێ پارێزگاکەی هەرێم، بەتایبەت کە بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان هیچ گۆڕانکارییەک لە کورسی لایەنەکان دروستنەبووە. ئەمەش لەکاتێکدایە حزبە ناڕازییەکان پێشبینییان دەکرد کورسیەکانیان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادبکات. حزبە نارازیەکان هێشتا نایانەوێت هێڵی جیاوازیی نێوان خۆیان و یەکێتی و پارتی کاڵ بکەنەوە. بەهزاد زێباری ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی پێیوایە، بە خوێندنەوەی رابردوو، دەردەکەوێت کە هاوهەڵوێستی و یەکبوونی لایەنە کوردییەکان بۆ چوونە بەغدا سەرناگرێت، بەو پێیەی لایەنەکان لە ئێستادا ناکۆکی زۆر لەنێوانیان هەیە. زێباری بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوەدا، کە لایەنەکان لەو بارەیەوە مێژوویەکی «باش»یان لەگەڵ پارتی و یەکێتی نییە، بەتایبەت کە ئەو دوو حزبە «بەرژەوەندی خوازن و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە بگەن بە پلەو پۆست». لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو جەختیکردەوە کە بڕیاری کۆتایی حزبەکەی لەسەر ئەو پرسە دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی سیاسیەوە بدرێت کە بەرزترین دەسەڵاتی بڕیاردانە لەناو یەکگرتوودا. جگە لە وەڵامنەدانەوەی داواکەی پارتی و یەکێتی بۆ چوونە ناو پڕۆژە هاوبەشەکەیانەوە، لایەنە ناڕازییەکان تا ئێستا خۆشیان لەسەر بەرنامەو پڕۆژەیەکی هاوبەش رێکنەکەوتوون بۆ چوونە بەغدا. سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی لەدوای کۆبونەوەیان لەگەڵ پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگای دانوستانەکان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پێیانخۆشە سەرجەم لایەنەکانی هەرێم بەشداربن تێیدا. لای خۆشیەوە، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی هیوای خواست هەموو لایەنەکان بەشداری لە پڕۆژەکەیاندا بکەن تا بە «یەک تیمی بەهێز» بچنەوە بەغدا. هەرچەندە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کە یەکێکە لە لایەنە ناڕازییەکان داوای گفتوگۆی بێ مەرجی لەلایەنەکان کردووە، بەڵام سێ لایەنە ناڕازییەکەی تر (یەکگرتوو، گۆڕان، کۆمەڵ) بەدوری دەزانن بزانن بچنە ناو هیچ هاوپەیمانی و پڕۆژەیەکەوە کە پارتی و یەکێتی تێدا بێت. هاوپەیمانێتییەکە 14ی ئەم مانگە دەستپێشخەرییەکی راگەیاند، بۆ گفتوگۆ و دیالۆگێکی «بێ مەرج» لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە پاراستنی بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان و بە ئاراستەی چارەسەرکردنی گرفتەکان. داواشیکردووە کوردستان بە دوور بگرێت لە شەڕی بەوەکالەت و لایەنەکان بەیەکەوە «تەگبیر» لە بارودۆخی خۆیان بکەن و بەربەستێکی نیشتمانی لەبەردەم ئەو هەڕەشەو ئاستەنگانە دروست بکەن کە رەنگە تووشی هەرێم ببنەوە. کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان، داواکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی بەرەی هاوبەشی لایەنە کوردییەکان و ئامادەکردنی پڕۆژەی هاوبەش بە «چەواشەکاریی» ناوبرد‌و ئاماژەی بەوەدا ئەو داوایە ئەوەندەی بۆ پۆست و پلەو پایەی حزبییە ئەوەندە بۆ یەکڕیزی لایەنەکان نییە. وتیشی «بەخوێندنەوەی خۆم گۆڕان ناچێتە ناو هیچ پڕۆژەو بەرەیەکی لەو شێوەیەوە، بەتایبەت لەگەڵ پارتی و یەکێتی کە دەنگەکانی ئێمەیان بردووە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەسەر هەڵوێستی بزوتنەوەکە دەبێت جڤاتی نیشتیمانی بیدات». لە بەشێکی زۆری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە لەدوای روخانی رژێمی سەدام لەساڵی 2003 بەڕێوەچوون، لایەنە کوردییەکان بە پەرتەوازەیی بەشدارییان کردووەو دواتر بەشداریان لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتدا کردووە، بەڵام هیچکات بەئەندازەی ئێستا لەیەکتر دورنەکەوتونەتەوە بەهۆی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 12ی ئایارەوە کە قەیرانێکی گەورەی دروستکرد. لەگەڵ ئەوەشدا ساڵی 2014 لایەنە کوردییەکان پێکەوە بڕیاریاندا بەشداری پێکهێنانی حکومەتی عێراق بکەن بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، بەڵام دوای بەشداریکردنیان زۆری نەبرد کە دوبارە ناکۆکی باڵی بەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەو لایەنانەدا لەبەغدا کێشایەوە. ناکۆکی و دووری نێوان لایەنەکان لەکاتێکدایە کە بڕیارە لە ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت کە یەکێتی و پارتی و چوار هێزە ناڕازیەکەی تر بەجیا بەشداری ئەو هەڵبژاردنە دەکەن و هیچ هاوپەیمانێتیەکیان دروستنەکردووە. مەروان گەڵاڵی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ هاوڵاتی جەختیکردەوە کە ئەوان ناچنە ناو هیچ رێککەوتنێکی حزبییەوە لەو بارەیەوە، بەو پێیەی پێشتر زۆربەی رێککەوتنە حزبییەکان لەو بارەیەوە سەرکەوتوو نەبوون. وتیشی «پارتی و یەکێتی ئەو رێککەوتنەیان بۆ پۆست و پلەو پایەی خۆیان دەوێت، دەبێت لایەنە کوردییەکان سەرەتا لە کوردستان رێکبکەون، پاشان بیر لە پڕۆژەی هاوبەش بۆ بەغدا بکەنەوە»
سازدانى: ئارا ئیبراهیم هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى رایدەگەیەنێت تا ئەوکاتەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان بەڕیوەدەچێت لە پۆستەکەی بەردەوامدەبێت. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامەی هاوڵاتی، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که پێدانى مۆڵه‌تی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانیان گه‌ڕاندووەته‌وه بۆ سلێمانى له‌گه‌ڵ تەرخانکردنی داهاتى له‌سه‌دا 40ى ئاو و به‌شێک له‌داهاتى شارهوانییهکانیانیش بۆ پارێزگاکە دەبێت. هاوکات، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که هیچ رێکه‌وتنێکى نوێ له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتى له‌سه‌ر پرسى پۆستى پارێزگار نه‌کراوه‌و هه‌ر رێکه‌وتنه کۆنه‌که‌یه، وتیشی هه‌ر کاتێک هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان کرا و پارێزگار له‌ناو ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرا، ئەوا ئاماده‌یه پۆستەکەی جێبێڵێت. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات توانیویانه به‌شێک له لامه‌رکه‌زیه‌تى ئیدارى بگه‌رێننه‌وه بۆ سلێمانى و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو کە پرسى کاره‌باو سوته‌مه‌نى لاى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییهکانهو ئه‌وان ده‌توانن چاره‌سه‌رى بکه‌ن. لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا سەبارەت بە داهاتی پاریزگای سلێمانی دەڵێت وەزارەتی دارایی به راپۆرت سێ مانگ جارێک، یا شه‌ش مانگ جارێک زانیاریان لەو بارەیەوە پێدەدات. سەبارەت بە قەیرانی کارەباو سوتەمەنیش ئاماژە بەوەدەکات کە ئەوە پەیوەندی بە وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانەوە هەیە، دەشلێت ئێستاش هەمان قسەی پێشووی دەکاتەوە کە دەبێت هاوڵاتیان لە هاویندا نەوت بکڕن. هاوڵاتی: هاوڵاتیانى پارێزگاى سلێمانى گله‌یى و ره‌خنه‌ى زۆریان له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌کانى کاره‌باو سوته‌مه‌نى و ئاو هه‌یه؟ چیتان کردووه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بکه‌ن؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: وه‌زاره‌تى کاره‌با ده‌توانێت به‌پێدانى نه‌وتى خاو به‌و پاڵاوگانه کێشه‌ى که‌مى کاره‌با و کێشه‌ى سوته‌مه‌نیش چاره‌سه‌ر بکات، به‌سه‌رۆکى حکومه‌ت بهجێگرهکهى و وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان و به‌وه‌کیل وه‌زیرى کاره‌باشمان وتووه له‌سه‌ر خه‌تین له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقدا هه‌ر له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى دیسان ههماههنگبین، له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ئێرانیشدا به‌هه‌مان شێوه. ئێمه توانیومانه به‌و بڕه کارهبایهى که له‌مه‌رکه‌زه‌وه دیاریکراوه به‌سه‌ر پارێزگاکاندا کاره‌باى ناوچه پیشه‌سازییه‌کان و گواستنه‌وه دابین بکه‌ین، له‌هه‌وڵیشداین بۆ ئه‌و بڕه کارهبایهى که هه‌یه زیادى بکه‌ین، به‌ڵام وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان ده‌توانێت چاره‌سه‌رى بکات. هاوڵاتی: ئایا جۆزه‌ى بیست ئه‌مپێرى چاره‌سه‌رى کاره‌باى له‌پارێزگاى سلێمانیدا کردووه؟ له‌کاتێکدا بریکارى وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌چاوپێکه‌وتنێکى هاوڵاتی وتى من له‌گه‌ڵیدا نه‌بووم؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: دانانى بیست ئه‌مپێرى هه‌رچه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کى ته‌کنیکییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌ئه‌نجام بۆمان ده‌رکه‌وتووه به‌شى هه‌ره زۆرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانیمان کردووه به بیست ئه‌مپێرى، له‌و لایه‌نه‌وه سودى هه‌بووه که لۆدى له‌سه‌ر فیده‌ره‌کان و سوتانى محاویله‌کان و تێکچونى هێڵه‌کانى نه‌هێشتووه، چونکه تا بیست ئه‌مپێر ده‌توانرێت به‌کاربهێنرێت، توانیویه‌تى ئه‌مه بکات و توانیویه‌تى له‌و وه‌رزانه‌ى که کاره‌با به‌کارهێنانى که‌مه له‌و شوێنانه‌ى که کاره‌بایان سودى هه‌بووه. به‌ڵام کاتێک که کاره‌با لهسهرچاوهکهى خۆیه‌وه که‌مده‌بێته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه سه‌عاتى کاره‌با له‌و شوێنانه‌ى که بیست ئهمپێریشیان هه‌یه که‌مده‌بێته‌وه، راده‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با دیارى کراوه، به‌ڵام به‌کارهێنانى دیارى نه‌کراوه‌و تا ئێستا له‌سه‌دا 32ى کاره‌باى سلێمانى و کوردستان و عێراقیش به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و پاره‌که‌ش و داهاته‌که‌شى ناگه‌ڕێته‌وه. پێدانى مۆڵه‌تی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانمان گه‌ڕاندووەته‌وه بۆ سلێمانى هاوڵاتی: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێشتر زۆر باسى لامه‌رکه‌زییه‌تى ده‌کرد، ئێوه وه‌ک نوێنه‌رى گۆڕان پۆستى پارێزگارتان وه‌رگرتووه چیتان کردووه بۆ لامه‌رکه‌زیه‌ت؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ئیشى زۆر گه‌وره‌مان بۆ لامه‌رکه‌زییه‌ت کردووه هه‌رچه‌نده ئه‌وه قهزییهیهکى سرف قانونى ئیدارى و مالیه، ده‌بێت په‌رله‌مانى کوردستان کۆى یاساى وه‌زاره‌ته‌کان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بکاته لامه‌رکه‌زى، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ى، که ئێمه یاساى ژماره سێى ساڵى 2009 بۆى دیارى کردوین له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم توانیومانه به‌شێک له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى که لهلامهرکهزییهتدا هه‌ن بیگێڕینه‌وه بۆ سلێمانى، بۆ نمونه توانیومانه ئه‌وه‌ى که پێى ده‌وترێت پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان بڕیاردان و پێدانى مۆڵه‌ت بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سلێمانى، په‌ره‌پێدانى پیشه‌سازى بگه‌ڕێنینه‌وه و بڕێک له‌پاره‌ى شاره‌وانییه‌کان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ خۆیان له‌ژێر چاودێرى ئێمه‌دا بێت، له‌سه‌دا 40ى داهاتى ئاو بگه‌ڕێته‌وه بۆ خۆیان، توانیومانه به‌پشتیوانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى و شاره‌وانى بڕى چوار ملیار دینار بۆ چاککردنه‌وه‌ى ئاوى دووى سلێمانى – دوکان له‌هه‌فته‌ى رابردوودا ته‌رخان بکه‌ین، ئه‌مانه بودجه‌ى گه‌وره نین، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت ئه‌م قه‌یرانى داراییه‌وه بودجه‌ى گه‌وره‌یه، چونکه هه‌موو پڕۆژه‌کان وه‌ستاون. هه‌وڵمانداوه تۆڕى ئاو بگه‌یه‌نینه زۆر شوێن له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى ئه‌ڵمانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ بگه‌یه‌نینه هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کانى سلێمانى، ئه‌و پڕۆژانه‌ى که په‌کیان که‌وتووه له‌سه‌دا 50 یان له‌سه‌دا 80ى ته‌واوکراوه به‌سوپاسه‌وه بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌مه‌ودوا پاره‌یان بۆ خه‌رج بکرێت و ته‌واوبکرێت، کۆمه‌ڵێک شتى کردووه له‌ڕووى ئیدارى و مالییه‌وه نه‌ک له‌ڕووى جوگرافییه‌وه بچه‌سپێنین. هاوڵاتی: ئایا داهاتى سلێمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: داهاتى سلێمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه، داهاتى سلێمانى و کوردستان و عێراقیش مه‌رکه‌زییه، که له‌عێراق لامه‌رکه‌زییه‌تى زۆریان داوه بهپارێزگاکانیان، به‌ڵام داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌رکه‌ز. داهاتێکیان هى نه‌وته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان، داهاتێکیان هى کۆى داهاته‌کانى تر‌ى باج و رسوماته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى. هه‌ر داهاتێک له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌موو داهاته‌کانى سلێمانى بە سیولەش (کاش) له‌به‌رده‌ستى پارێزگارى سلێمانیشدا بێت ئه‌گه‌ر فه‌رمانى لهئەنجومهنى وه‌زیرانه‌وه بۆ خه‌رجکردنى نه‌بێت، ناتوانم دینارێکى لێ خه‌رج بکه‌م. هاوڵاتی: ئایا ده‌توانى پێمان بڵێیت داهاتى سلێمانى چه‌نده؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ناتوانین بزانین چه‌نده، ده‌بێت له‌وه‌زاره‌تى دارایى بپرسیت، ئه‌وان که داوایان لێده‌که‌ین به‌سوپاسه‌وه به راپۆرت سێ مانگ جارێک، یا شه‌ش مانگ جارێک ده‌مانده‌نێ به‌ڕه‌سمى ئه‌مانده‌نێ، ئه‌سڵه‌ن داهات په‌یوه‌ست نییه بهپارێزگارهوه، په‌یوه‌سته به‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه. هاوڵاتی: ئێوه سهڵاحیهتتان هه‌یه بۆ خه‌رجکردن له‌و داهاته به‌تایبه‌ت بۆ پڕۆژه‌کان؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ئێمه سهڵاحیهتمان نییه بۆ پڕۆژه‌کان، چونکه پڕۆژه‌کان چه‌ند جۆرێکن، به‌شێکیان لاى وه‌به‌رهێنانه‌و لهوهزارهتهکانهوه بۆیان دیاریکراوه، پڕۆژه‌کانى گه‌شه‌پێدانى پارێزگاکان که له‌ساڵى 2014ه‌وه وه‌ستاوه که له‌ڕێى وه‌زاره‌تى پلاندانان دیاریکراوه‌و ئێستا بڕێکى که‌م دیاریده‌کرێت، دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر پڕۆژه‌کاندا، ئه‌و پڕۆژانه‌ى به‌داهاتى نه‌وت ده‌کرێت ئه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر دروستکردنیان ده‌درێت، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ست به‌خۆمانه هه‌وڵمانداوه، ئه‌وانه پڕۆژه‌ى بچوکن، بۆ نمونه محاویله‌ى گه‌ڕه‌کێک تووه‌سپى یان وڵوبه، ئه‌و کهمییهتهى له‌به‌رده‌ست خۆماندایه دابینی بکه‌ین بۆ خزمه‌تگوزارى، ئێستاش هه‌وڵمانداوه لهپڕۆژهى نه‌وت بهتێچونێکى تر بڕێک پاره‌ى لێماوه‌ته‌وه داوامانکردووه له‌وه‌زاره‌تى دارایى کردووه ده‌سه‌ڵاتى خه‌رجکردنى بۆ هه‌ندێک له‌و پڕۆژانه‌مان پێبدات ئێستاش له‌سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارایى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ردراوه. هاوڵاتی: رێککه‌وتنێکى نوێ له‌سه‌ر پۆستى پارێزگار له‌نێوان یه‌کێتى و گۆڕاندا کراوه، ئایا تا کاتى هه‌ڵبژاردن ده‌مێننه‌وه له‌و پۆسته‌دا؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: رێککه‌وتن له‌کاتى خۆیدا کراوه به‌پێى مافى ده‌نگدانیش یاساى ژماره 3ى ساڵى 2009، له‌کارى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌وکاته‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ده‌کرێت، تا ئه‌وکاته‌ى به‌ڕێزێک له‌ئه‌نجومه‌ن بۆ پارێزگارى سلێمانى هه‌ڵده‌بژێردرێت، مه‌رسومى بۆ ده‌رده‌چێت، ئێمه راسته‌وخۆ ئه‌وکاته ده‌سه‌ڵات ته‌سلیمى ئه‌و که‌سه ده‌که‌ین. هاوڵاتی: داوات له‌هاوڵاتیان کرد نه‌وت بکڕن له‌هاویندا، ئه‌مه بووه جێى ره‌خنه‌ى به‌شێک له‌هاوڵاتیان له‌تۆڕه‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک، که‌ده‌ڵێن ده‌بوو پارێزگار هه‌وڵى دابینکردنی بدایه نه‌ک بڵێت بچن نه‌وت بکڕن؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: به‌ڵێ من له‌کاتى خۆیدا وتومه، ئێستاش ده‌ڵێم نه‌وتى پشتیوانیکراو له‌ساڵى 2014وه به‌فه‌رمانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان راگیراوه، له‌ئێستاوه چاوه‌ڕێى ئه‌وه نه‌بن له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه به‌نرخى پشتیوانیکراو دابه‌شبکرێت، من درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ناکه‌م، جا خه‌ڵک چۆنى لێکیده‌داته‌وه ئه‌وه کێشه‌ى خۆیه‌تى. حکومه‌تى عێراقى ئه‌و بڕه که‌مه‌شمان بۆ نه‌نێرێت ناتوانین ئه‌و به‌شه‌ى که‌ماوه ته‌واوى بکه‌ین، ئه‌وکاته‌ى که باسمکرد به‌رمیلێک نه‌وت به 180 هه‌زار بوو، ئێستا به‌رمیلێک نه‌وت به‌سه‌د هه‌زار دیناره له‌هه‌موو به‌نزینخانه‌کان و لیترێک نه‌وت به 500 دیناره، به‌کوالێتى زۆر باشترن له‌وه‌ى که له‌زستاندا ده‌فرۆشرێت، حکومه‌تى هه‌رێم له 2014وه هیچ پشتیوانییه‌کى بۆ غاز و نه‌وت و به‌نزین، هیچ سێکته‌رێکى سوته‌مه‌نى نییه، حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت تواناى دابینکردنیم نییه، هه‌وڵماندا له‌ڕێگه‌ى ئێرانه‌وه هه‌ندێ بازرگان و سیاسى کێشه‌یان بۆ دروستکردین، هه‌موو ماڵێک لهقهڵادزێوه تا خانه‌قین به‌رمیلێکى ترمان پێداون، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى به‌غدا ناردویه‌تى که تائێستا له‌شاره‌کانى هه‌ولێر و دهۆک به‌ئه‌مانه‌ته‌وه نه‌وت دابه‌شنه‌کراوه، به‌ڵام له‌پارێزگاى سلێمانى له‌قه‌ڵادزێ تا خانه‌قین نه‌وتمان دابه‌شکردووه، سلێمانى 10 مه‌ڵبه‌نده، ئێستا له‌مه‌ڵبه‌ندى پێنجداین، ئومێد ده‌که‌ین به‌پشتیوانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بتوانین ئه‌و پێنج مه‌ڵبه‌نده‌ش ته‌واو بکه‌ین، ئه‌مه هه‌وڵێکه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ى سلێمانییه‌وه داومانه ده‌ستکراوه بین. له‌هه‌موو به‌نزینخانه‌کان و لیترێک نه‌وت به 500 دیناره به‌کوالێتى زۆر باشترن له‌وه‌ى که له‌زستاندا ده‌فرۆشرێت هاوڵاتی: به‌ڵام پاڵاوگه‌ى بازیان هه‌یه ده‌توانن له‌رێگه‌ى ئه‌وانه سوته‌مه‌نى دابین بکه‌ن؟ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: پاڵاوگه‌ى بازیان ئه‌و نه‌وته خاوه‌ى ده‌یانده‌نێ عێراق ده‌یانداتێ، بۆ وێستگەی کاره‌باکه‌یان، به‌شێک لهکارهباکهیان ده‌ده‌نه پارێزگاى که‌رکوک و موسڵ، به‌شه‌که‌ى تر‌ى حکومه‌تى عێراقى ده‌یباته‌وه بۆ خۆى به‌نرخى پشتیوانیکراو له‌موسڵه‌وه تا که‌رکوک دابه‌شیده‌کات. ئه‌و کوالێتى به‌نزینه‌ى ئێمه پاراستومانه له پارێزگاى سلێمانى، له‌سه‌ر چوار بنه‌ما ئیشمان کردووه، کوالێتى، نرخ، قه‌باره‌ى سوته‌مه‌نى، به‌کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى کێبڕکێ مونافه‌سه‌کردن، کێ ده‌چێت بیهێنێت یه‌ک ده‌قه ئه‌و که‌سانه راناگرین کهداواى هێنانى سوته‌مه‌نى ده‌که‌ن، ته‌نها یه‌ک داواکاریمان هه‌یه که‌ده‌بێت کوالێتى به‌رزبێت.
هاوڵاتی هونه‌رمه‌ند دیارى قه‌ره‌داغى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى هاوڵاتی دا باس له‌وه‌کات که چه‌ند به‌رهه‌مێکى ئاماده‌یه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌و ته‌نها کارى کلیپ کردنیان ماوه. له‌باره‌ى ئه‌و دابڕانه‌ى له کارى هونه‌رى که ماوه‌یه‌کى زۆره به‌رهه‌مى نوێى نییه، هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات که خۆى ئه‌و ماوه‌یه هیچ به دوور نازانێت. سه‌باره‌ت به ده‌رکه‌وتنى ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندى لاو و نوێ وتیشى « هه‌میشه دنیا وایه نه‌وه‌یه‌کى تازه به گوڕ‌و تینێکى تره‌وه دێنه پێشه‌وه، سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌خوازم که له‌م تاریکستانه‌دا له رێگاى هونه‌ره‌وه جوانیى ده‌به‌خشنه‌وه و روناکمان ده‌که‌ن. هاوڵاتی: ماوه‌یه‌کى زۆره دابڕاوى له کارى هونه‌رى، هۆکاره‌که‌ى چییه؟ دیارى قه‌ره‌داخى: له راستیدا من ئه‌م ماوه‌یه به زۆر نازانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارساڵ میوزیک ڤیدیویه‌کم به ناوى (یادى و جوانی) بڵاو کرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تاى 2018 ئڤێنتێکى جوانى گۆرانى و میوزیکمان له‌گه‌له‌رى ئارام ساز کرد که هێنده‌ى چه‌ندین کۆنسێرتى نێو هۆڵه‌کان به جوانتر و هونهریترم زانی. هاوڵاتی: ئایا کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه به‌رهه‌مى نوێ پێشکه‌ش به هاوڵاتیان بکه‌یت؟ دیارى قه‌ره‌داخى: هه‌ر کاتێک به‌رهه‌مێکى جوان و شایسته دروستبوو ئیتر کاتى ئه‌وه‌یه بڵاو بکرێته‌وه سه‌ربارى ئاسته‌نگه ژیانییه‌کان که هه‌مومان ده‌زانین چییه و چۆنه، به‌ڵام بیریشت نه‌چێ کارى هونه‌ریى له‌م دۆخه‌دا چه‌ند به‌رانبه‌ر له پێشوو گرانتر و زه‌حمه‌تتر بووه. له ئێستاشدا چه‌ند به‌رهه‌مێکى گۆرانیم ئاماده‌یه بۆ بڵاو کردنه‌وه که له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا کلیپیان بۆ ده‌کرێ. هاوڵاتی: گۆرانیبێژه به ئه‌زمونه‌کان بێده‌نگن و تازه پێگهشتوانیش به‌رده‌وام به‌رهه‌مى نوێیان هه‌یه؟ دیارى قه‌ره‌داخى: به‌ڵێ راستییه کههونهرمهندهکان به گشتى که‌متر چالاکترن له جاران و تێده‌گه‌ن بێ به‌هاکردنى هونه‌ر و کوشتنى رۆحى داهێنان و جوانیى له چوارده‌وریاندا به‌رده‌وامه. هه‌میشه دنیاش وایه نه‌وه‌یه‌کى تازه به گوڕ‌و تینێکى تره‌وه دێنه پێشه‌وه، ئه‌ڵبه‌ته جێگاى ده‌ستخۆشى و هاوکاتیش هاوکاریکردنیانه، هیواى به‌رده‌وامیى و سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌خوازم که له‌م تاریکستانه‌دا له رێگاى هونه‌ره‌وه جوانیى ده‌به‌خشنه‌وه و روناکمان ده‌که‌ن. هاوڵاتی: چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رهه‌مى تازه پێگه‌شتوه‌کان ده‌که‌یت؟ دیارى قه‌ره‌داخى: منیش وه‌ک ئه‌وان هونه‌رمه‌ندم و به کارى خۆم نازانم ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه، به‌ڵام وه‌ک هه‌ر گوێگرێکى ئاسایى گوێیان لێده‌گرم و پێشوازییان لێده‌که‌م یان فه‌رامۆشى ده‌که‌م گه‌ر به دڵم نه‌بوو. هاوڵاتی: گوێگرى کورد تینوه به به‌رهه‌مى ره‌سه‌ن هه‌ست ناکه‌یت ئه‌و بۆشاییه هه‌یه هۆکارى ئه‌مه چیه؟ دیارى قه‌ره‌داخى: هاوکاتیش نه‌وه‌یه‌ک له گوێگر له ئێستادا هه‌ن که شه‌یداى به‌رهه‌مى نوێ و سه‌رده‌مین.. ناکرێ له گه‌ڵ هاتنى جیلێکى تازه ئیتر بکه‌وینه به‌رهه‌ڵستى و توێکارى کردن و بێ بایه‌خ کردنیان.. من ده‌زانم ئیشى خراپ زۆره، به‌ڵام هاوکاتیش کارى باش کراوه، ناشکرێ هه‌موو ئاسته‌کان وه‌ک یه‌ک قبوڵ بکه‌ین و ره‌ت بکه‌ینه‌وه ، به راستى ئه‌مه غه‌دره ، وه‌ک چۆن له نێو جیلى ئێمه‌و پێشتریشدا یه‌ک دنیا ده‌نگى ناساز و به‌رهه‌مى کرچ وکاڵ هه‌بوو، بۆیه کۆن و تازه‌یى سه‌رده‌م پێمان ناڵى چ به‌رهه‌مێک ره‌سه‌نه، که‌له کاتێکدا چه‌مکى ره‌سه‌ن هه‌ڵگرى هه‌موو ژانره‌کانى جوانییه بۆیه هه‌موو زه‌مه‌نێک جوانیى گره‌و ده‌باته‌وه.
زەیتون ڕەسوڵ بە فەرمانی حکومەتی عێراق ٤٦ مەرزی لاوەکی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی دادەخرێن و دەیان هەزار کەس بەوهۆیەوە بێکاردەبن کە سێ هەزار کەسیان دەکەونە سنووری ئیدارەی راپەرینەوەو پێنج هەزار کەسیشیان دەکەونە سنووری پێنجوێنەوە. بڕیاری داخستنی ئەو مەرزانە دوای ریفراندۆم و روداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە دراون و لە چەند مانگی رابردووش‌دا جێبەجێکراون بەبێ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی باس بکرێن، بەپێی چەند نوسراوێکی فەرمی کە دەست هاوڵاتی کەوتووە، حکومەتی عێراق لە رێگەی هیزەکانی پاسەوانی سنوورەوە دایخستوون و ٢٥ مەرزو رێچکەیان دەکەوێتە سنوری سلێمانیەوە. ٢١ مەرزو رێچکەی دیکەشیان دەکەوێتە سنووری پاریزگای هەولێرەوە. ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند «بەپێی ئەو لیستەی کە دراوە بە پاسەوانی سنوور، ناوی ٤٦ شوێن داراوە کە دابخرێن، بەڵام هەموویان مەرز نین بەشێکی زۆریان ڕێچکەن بەشیکیشیان مەرز بوون و ئێستا داخراون». «بەهۆی داخستنی ئەو مەرزانەوە تەنها لە سنووری پێنجوێن پێنج هەزار کەس بێکاربوون» زانا عەبدولروحمان قایمقامی پێنجوێن بە هاوڵاتی وت «بەهۆی داخستنی ئەو مەرزانەوە، تەنها لە سنووری پێنجوێن پێنج هەزار کەس بێکاربوون». هەروەها جەوهەر ڕەسوڵ بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین بە هاوڵاتی وت «داخستنی ئەو مەرزانە لە لایەنی ئابووری و ئەمنی سیاسی زەرەرێکی زۆر لێداوین زیاتر لە سێ هەزار کاسبکار لەو مەرزانە بێکار بوون، داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەسەدا۵٠ کەمیکردوە». لە سنووری پشدەر دوو مەرزی لاوەکی هەن، ئەوانیش مەرزی قندۆڵ و زەڵێن، هەزاران کەس لەم دوو مەرزە دوای داخستنیان بێکاربوون و هێشتا بارخانەکان پڕن لەو کاڵایانەی کە پێش داخستنیان کاسبکاران ئامادەیان کردبوو بۆ ئەوەی هەناردەی ئێرانی بکەن. چالاک مستەفا، کە خاوەنی بارخانەیەکی مەرزی قندۆڵە بە هاوڵاتی وت «لەسەرەتای شوباتی ئەمساڵەوە مەرزی لاوەکی قندۆڵ داخراوە، تەنانەت بەڕێگای قاچاخیدا کۆڵبەرەکان ڕێگایان پێ‌نادرێت بارەکانیان ئاودیوی سنوری ئێران بکەن، ساڵانە ئێران بە هۆکاری جۆرا و جۆر ئەو مەرزە لاوەکییانە دادەخات و لە هەوڵی ئەوەدایە بەیەکجاری ئەو مەرزانە دابخات و کاری کۆلبەری پەک بخات» . چالاک وتیشی «بەداخستنی ئەو مەرزە چەندین کۆمپانیا زەرەر مەند بوون هەروەها بەشێکی زۆری ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکانیش بێکار بوون». ئەمە لە کاتێکدایە بەشێکی زۆری ئەو گوندنشینانە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو مەرزەیە. پێنج بارخانەی تایبەت بە کۆڵ و بار لە قندۆڵ هەن، هەر بارخانەیەکیش 16 کەس کاریان تێدا دەکات و ئێستاش 120 تەن کەلوپەلی کەڵەکەبووی لێ ماوەتەوە. سەردار عەلی، 22 ساڵ، گوندنشینیکی قندۆڵە و دەرچووی زانکۆیە تا پێش داخستنی مەرزەکە، تەنها ڕێگایەک بۆ پەیداکردنی بژیوی ژیانی حەماڵی کردن بوو لەو مەرزە. سەردار بە هاوڵاتی وت «سەڕەڕای سەختی کارەکەمان و دەستکەوتنی داهاتێکی کەم، کە رۆژانە ته‌نها بڕی 15 هەزار دیناری حەماڵی بوو دەمانتوانی دریژە بە ژیانبدەین و بژێویمان دەستخەین بەڵام داخستنی مەرزەکە هەموو هیواکانمانی لەگەڵ خۆی بردوو تاکە رێگایەک لە ئێستادا بیر لیبکەینەوە ڕیگایی هات و نەهاتی هەندەرانە». مەرزی قندۆڵ بەدووری 41 کم دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی قەڵادزێ، رۆژانە چەندین کەل و پەلی جۆراوجۆری تیدا ڕەوانەی ئێران دەکرێت، وەکو جوانکارى و پاککەرەوە و پۆشاک و دایبى منداڵان وپێداویستیەکانى ناوماڵ و کەلوپەلى ئافرەتان و پیاوانە و جل و بەرگ و شوشەوات و شتى ناوماڵ و تیڤاڵ. زۆربەی ئەو بارانە بە وڵاخ باردەکرێن بۆ ئێران، بەو پێیەی مەرزەکان فەرمی نین و ئێرانیش نایەوێت هەندێک کاڵا بەشیوەی فەرمی هەناردەی وڵاتەکەی بکات. سەرەتا کاسبکارەکان کاڵاکانیان دەبەنە مەرزەکە دواتر لە بارخانەکان دایدەنێن و بۆ هەر شەوێک مانەوە بڕێک پارە دەدەن سەرەتا کاسبکارەکان کاڵاکانیان دەبەنە مەرزەکە، دواتر لە بارخانەکان دایدەنێن و بۆ هەر شەوێک مانەوە بڕێک پارە دەدەن بەپێی زۆر‌و کەمی بارەکەیان، پاشان لەگەڵ کۆڵبەر یان خاوەن وڵاخەکان رێکدەکەون و بارەکان دەبەنە ئێران و رادەستی کڕیارەکانی دەکەن. بەڵام لەو کاتەوەی کە مەرزەکە داخراوە لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە، ئەو بارانەی لە بارخانەکان کەوتوون، خاوەن بارخانەکان پارەیان لێ وەرناگرن، بەڵام زۆرێک لە بارەکان زیانیان پێ گەیشتووە بەهۆی ئەوەی لە بارانی زۆری بەهاردا ئاوچۆتە ناو هەندێک لە بارەکانەوە. ئەو وڵاخانەی لەو مەرزەدا بەکار دەهێنرێن بۆ بارکردن، بریتین لە ئەسپ و گوێدرێژ، هەندێک لەو وڵاخانە هی هەردولان. بارەکان بە وڵاخەکان دەگوێزرێنەوە بە بەرچاوی پاسداری ئێران، ئیرانیش لەباری هەر بارێکی وڵاخ پارەی خۆی وەردەگرێت. جەوهەر ڕەسوڵ بەرێوبەری گومرگی ڕاپەڕین بە هاوڵاتی وت «بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرجەم مەرزە لاوەکییەکانی هەرێمی کوردستان داخران، بەڵام ئەو بڕیارە تەنها لەسنووری پارێزگای سلێمانی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەلایەن پاسەوانی سنورەوە مەرزەکانی ئێمەش کەوتنە ژێر ئەو بڕیارەوە و بەداخراوی مانەوە هەموو هەوڵەکانمان بۆ کردنەوەیان دووبارە بێئەنجام بووە». بەڕێوبەری گومرگی ڕاپەڕین سەبارەت بە نوسراوەکان دەڵێت «ئەونوسراوانە ئاماژەیان بەوە کردبوو کە پاسەوانی سنوری هەڵسێت بە رێگریکردن لە بە قاچاخبردنی کاڵا نەوەک داخستنی مەرزەکان، بەڵام لەکاتی ناردنی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بوو بە داخستن ئەگەرچی ئەساسی بڕیارەکە داخستن نەبووە». ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو بڕیارە بۆتە هۆی زیادبوونی قاچاخی لەو سنوورانەداو ژمارەی کۆڵ و باری قاچاخ دوای ئەو بریاری داخستنی مەرزە نافەرمیەکان زیادیان کردوە. عەمید فەخرەدین عەبدوڵا فەرماندەى لیواى سێى پاسەوانى سنوورى سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات کە دوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەو مەرزانە کەوتوونە دەست حکومەتی عێراق و هێزەکانی پاسەوانی سنوریش کە سەر بە حکومەی فیدراڵین بە فەرمانی ئەوان دایانخستوون. عەمید فەخرەدین بە هاوڵاتی وت «بەشێوەیەکی گشتی بەپێی سیاسەتی نێودەوڵەتی شتێک بەناوی مەرزی نافەرمی، لە سلێمانی مەرزی پەروێزخان و باشماخ هەیە، چەند مەرزێکیتر هەبوو کە نافەرمی بوو دوای ئەوەی سنوور کە وتەوە دەستی مەرکەز، عێراق سوور بوو لەسەر داخستنی ئەو مەرزانە و لیژنەیەکیان نارد بۆ ئە مەبەستە». بەرپرسانی ئیدارەی راپەرین لە چەند مانگی رابردودا هەوڵیکی زۆریان داوە بۆ کردنەوەی مەرزەکان بەو پێیەی ژیانی هەزاران خێزانیان لەسەرە، بەڵام هەوڵەکان بێ‌ئاکام بوون. بەکر بایز، قائیمقامی قەزای قەڵادزێ بە هاوڵاتی وت «ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئیداری ڕاپەرین لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و پاسەوانی سنور و هەموو بەرێوبەرایەتیەکانی سنورەکە هەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی لە ڕیگای وەزارەتی ناوخۆی کوردستان و بەغداوە بۆ کردنەوەی ئەو مەرزانە بەڵام تا ئێستا هیچ دەرئەنجامێکی ئەرێنی نەبووە، هەرچەندە ئێستا دەنگۆیەک هەیە کە لەتەنیشت ئەو مەرزە لاوەکیانە که‌ناڵێک بۆ کۆڵبەری بکرێتەوە بۆ ئەمەش چاوەرێی ڕەزامەندی ئێران دەکەین». داخستنی مەرزەکان لە لایەک زیانی بە کاسبکاران گەیاندوە، لە لایەک داهاتی گومرگی سنوورەکەی کەمترکردووەتەوە. ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان، بە هاوڵاتی وت «هەموو ئەو بارانەی سنوورەکان گومرگ کراون، بەشێکی زۆری هاوردە بووە، چونکە ئێمە هەناردەمان کەمە». وتیشی «لەدوای رووداوەکانی ئەو دوایەوە عێراق دەیەوێ چەند مەرزێک دیاری بکات کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدابێ، بەڵام سروشتی تۆبۆگرافی کوردستان وادەخوازێ کە ئەو مەرزانە هەبن». بە تەنها دانیشتوانی هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی داخستنی ئەو مەرزانە نەبوون، بەڵکو کوردانی رۆژهەڵاتیش کە لەو ناوچەیەدا کاریان کردەوە دوچاری زیان بوون. یەکێک لەو کاسبکارانەی کە زەرەرمەند بووە لە داخستنی مەرزەکان عەلی محەمەدە کە بە نائومێدیەوە ڕێگای مەهابادی گرتەوەبەر بۆ لای خێزانەکەی کە چوار ساڵ لەمە پێش بەجێی هێشتبوون. عەلی تەمەنی ٦٠ ساڵەو داوای‌کرد ناوەکەی بە خوازراو بنوسریت نەوەکو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکریت لەسەر قسەکانی، بە هاوڵاتی وت «ناچاربووم روو لەم مەرزانە بکەم بۆ کاسبی کردن بۆئەوەی بژێوی ژیانی خیزانەکەم دابین بکەم و خەرجی چارەسەرکردنی هاوسەرەکەم پەیدا بکەم کە توشی شێرپەنجە بووە، چوارساڵ لێیان دورکەوتمەوەو شەو و رۆژم خستە سەر یەک، بەڵام ئێستا کە مەرزەکان داخراون، گەڕاومەتەوە لای خێزانەکەم و بێکار دانیشتووم».
سه‌روه‌ر خه‌لیل هه‌رچه‌نده له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه چه‌ندین هێزی جیاوازی سه‌ر به‌حکومه‌تی عێراق له‌شاری که‌رکوک جێگیر بوون، به‌ڵام رێگر نه‌بوون له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی رووداوه تاوانکارییه‌کان و رۆژانه چه‌ندین رووداوی جۆراوجۆر تۆمار ده‌کرێن. ئازاد جه‌باری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک، باس له‌وه ده‌کات که له‌م ماوانه‌ی دواییدا رووداوه‌کانی کوشتن وبڕینی ماڵان به‌به‌راوورد بهپێشووتر زیادیکردووه، هۆکاره‌که‌شی بۆ که‌م ئه‌زموونی ئه‌و هێزه ئه‌منییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه که لهسنوورهکهن. ئازاد جه‌باری وتی «پێشتر که هێزه کوردییه‌کان له‌م سنووره بوون به‌ر له‌که‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌کان رێگه‌یان پێده‌گرت و رێوشوێنیان ده‌گرته به‌ر، به‌ڵام هێزه‌کانی ئێستا دوای که‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌کان، رێوشوێن ده‌گرنه به‌ر». ئه‌و که پێشتر ئاگاداری ورد و درشتی زانیارییه ئه‌منییه‌کان بوو، بەڵام لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شداری پێناکرێت و دەڵێت «ئیداره‌ی عه‌ره‌بی شاره‌که« رێگره له‌به‌شداریکردنی، هه‌ر بۆیه وه‌ک خۆی باسی ده‌کات وه‌ک جاران داتا‌و ورده‌کاریی لا نییه. ئازادجهباری، ده‌شڵێت «پێشتر ئێمه داتای وردمان له‌به‌رده‌ستدا بوو، به‌ڵام ئێستا ئێمه به‌هۆی کوردبوونمان و له‌به‌ر بێده‌نگ نه‌بوونمان له‌ئاست ئه‌و پێشێڵکارییانه‌ی ئه‌نجامده‌درێن، رێگه‌مان ناده‌ن بچینه هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لیژنه‌ی ئه‌منییه‌وه«. ئه‌گه‌رچی له‌ساڵی 2014ه‌وه که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌سنووره‌که بوون، جۆرێک له‌ئارامی له‌شاری که‌رکوکدا به‌دیده‌کراو رووداوه‌کانی کوشتن و بڕینی ماڵان به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م به‌دیده‌کران، به‌ڵام دوای نه‌مانی پێشمه‌رگه‌و کشانه‌وه‌ی هه‌ردوو ئاسایشی یه‌کێتی و پارتی له‌که‌رکوک رووداوه‌کان ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندووه. غه‌فور ساڵح کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتییه، ئه‌و پێیوایه که نه‌یاره‌کانی کورد له‌که‌رکوک ده‌یانه‌وێت کێشه بۆ کورد دروستبکه‌ن، ده‌ڵێت «هه‌ر خروقاتێکی ئه‌منی هه‌بووبێت ئێمه هه‌وڵمانداوه له‌ڕێی یاساوه به‌دوداچوونی بۆ بکه‌ین و به‌ڵگه‌کان بخه‌ینه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام به‌داخه‌وه دادگاش به‌سیاسی کراوه«. ده‌شڵێت «من چه‌ندین ماڵ ده‌ناسم له‌سه‌ری شه‌ودا مه‌فره‌زه‌ی هاوبه‌ش بۆ دزی چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ی، به‌ڵام خاوه‌ن ماڵه‌که کورد بووه‌و ده‌ستی کردووه‌ته‌وه و برینداری کردوون، به‌ڵام تائێستا بابه‌ته‌کان به‌هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه«. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که ئه‌وان هه‌موو ئه‌و رووداوه ئه‌منییانه‌یان تۆمارکردووه که له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه روویانداوه. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووش‌دا به‌ده‌یان رووداوی کوشتن و سه‌دان رووداوی بڕینی ماڵان و دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان تۆمارکراون و بکه‌ری روداوه‌کانیش ده‌ستگیرنه‌کراون، ئه‌مه له‌کاتێکدایه جیا له‌هێزه‌کانی پۆلیسی ناوخۆ، هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵی، دژه‌تیرۆری عێراقی، هێزی سوات، حه‌شدی عه‌شایه‌ری و حه‌شدی شه‌عبی له‌شاره‌که‌دا بوونیان هه‌یه. جیا له‌هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵان و دزینی ده‌یان ماڵی هاوڵاتیانی کورد، له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین رووداوی کوشتنی هاوڵاتیانی کورد تۆمارکراون، که گرنگترینیان کوشتنی مێردمنداڵێکی کورد و بریندارکردنی باوکی بوو له‌ئاهه‌نگی لایه‌نگرانی ی.ن.ک لەکاتی گێڕانی ئاهەنگی حیزبه‌که‌ی له‌دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی هه‌ڵبژاردنەکانی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. هه‌روه‌ها له‌شه‌وی 14ی حوزه‌یران ئافره‌تێکی کورد به‌ناوی حه‌لاوه نه‌سره‌دین به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی دژه تیرۆری عێراقییه‌وه کوژراو دوو هاووڵاتی تریش له‌هه‌مان رووداوی ته‌قه‌کردندا کوژران، ئه‌مه جیا له‌چه‌ندین رووداوی تر که تائێستا بکه‌ره‌کانیان ده‌ستگیرنه‌کراون. یوسف عوسمان، کهشارهزایهکی ئه‌منییه پێیوایه سه‌ره‌ڕای بوونی هێز له‌شاری که‌رکوکدا، به‌ڵام له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه له‌بۆشاییه‌کی ئه‌منیداین. یوسف عوسمان وتی «ئه‌و هێزه‌ی ئێستا له‌م شاره‌یه خه‌ڵکی ناوچه‌که نییه‌و خه‌ڵکی خوارووی عێراقن و شاره‌زایی ته‌واویان له‌سه‌ر کلتور و دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه نییه، بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ته‌سفییه‌ی ناکۆکییه شه‌خسییه‌کانیان بکه‌ن، یاخود ئه‌و که‌سانه‌ی که دزن و پێشتر ده‌ستیان گیرابوو یاخود به‌هۆی شاره‌زایی هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه نه‌یانده‌توانی تاوانه‌کانیان ئه‌نجامبده‌ن، سوود له‌م بۆشاییه ده‌بینن، هه‌ر بۆیه له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ئه‌و حاڵه‌تانه زیادیان کرووه«. به‌پێویستیشی ده‌زانێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئه‌و رووداوه تاوانکارییانه هێزێکی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی به‌غدا پێکبهێنرێت که ئه‌رکی پاراستنی شاری که‌رکوک له‌خۆ بگرێت. به‌ڵام ئازاد جەباری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێیوایه به‌هاتنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه کوردییه‌کان بارودۆخی ئه‌منی که‌رکوک باشتر ده‌بێت، دەڵێت «چونکه هیزە کوردیەکان ئه‌زموونیان زۆره، به‌ڵام تورکمان و عه‌ره‌به شۆڤینییه‌کان رووبه‌ڕووی هاتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه ده‌بنه‌وه‌و رێگه به‌وه ناده‌ن، هه‌رچه‌نده پێشتریش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕدرابوو له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڵام ئه‌وان رێگر بوون و هاتنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به‌نه‌مانی خۆیان ده‌زانن».
هاوڵاتی کڕیاران و خاوه‌نی پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل، ساڵانی رابردوو به‌تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانى کاروانى ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌یان ده‌کرد که له‌سنوره‌کانه‌وه سه‌دان ئۆتۆمبێلى ده‌ستى دووى وڵاتانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپایان ده‌گواسته‌وه بۆ کوردستان، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌که جیاوازتره‌و به‌هۆی بڕیارێکی وه‌زاره‌تی دارایى حکومه‌ته‌وه که‌متر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌هێنرێنه کوردستان به به‌راورد به‌ساڵانی پێشتر. له‌پاڵ ئۆتۆمبێلی نوێ و کیلۆمه‌تر سفردا، ده‌یان پێشانگای ئۆتۆمبێل، ساڵانه هه‌زاران ئۆتۆمبێلى ده‌ستی دوو له وڵاتى ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاوه له‌رێگای ئیماراته‌وه هاورده‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن و ده‌یفرۆشن، پێشتر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌هێنرانه کوردستان و دواتر پشکنینیان بۆ ده‌کرا، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای مانگی پێنجی ئه‌مساڵه‌وه به‌بڕیارێکی وه‌زاره‌تی دارایى حکومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێت ئه‌و ئوتومبێلانه له‌سه‌ر مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان پشکنینیان بۆ بکرێت، ئه‌گه‌ر ده‌رچوو ئه‌وکات بهێنرێته ناوخۆی کوردستان. محه‌مه‌د عه‌زیز، ته‌مه‌ن 55 ساڵ خاوه‌نی پێشانگایه‌کی ئۆتۆمبێله‌و ماوه‌ی 10 ساڵه سه‌رقاڵی کڕین و فرۆشتن ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه که ده‌ستی دوون و له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌کرێت، ئه‌و له‌باره‌ی جۆر‌و کوالێتیهکانیهوه به هاوڵاتی وت «ئه‌وانه ئێمه هاورده‌یان ده‌که‌ین، سوکه ده‌عمێکی کردوه یان پارچه‌یه دووانی بۆیاخه‌و له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا به‌کاری ناهێنن، به‌ڵام بۆ هه‌رێمی کوردستان کێشه‌ی نیه‌و خواستی له‌سه‌ره‌و نرخه‌که‌شی به‌راورد به ئۆتۆمبێله کیلۆمه‌تر سفره‌کان نرخیان هه‌رزانتره«. به‌وته‌ی محه‌مه‌د عه‌زیز، پێشتر مانگانه هەزارو 500 بۆ دوو هەزاری هاورده‌کردوه، به‌ڵام ئێستا رێژه‌که‌ی که‌متربۆته‌وه بۆ نیوه به‌هۆی به‌رده‌وامی قه‌یرانی دارایى و ئه‌و رێکاره نوێیانه‌ی که گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ هاورده‌کردنی، ئه‌و نایشارێته‌وه پێشتر ده‌یان ئۆتۆمبێلی کوالێتی خراپ هاورده‌کراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشکنینی بۆ نه‌کراوه. ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، یه‌کێکه له‌وخاڵه سنوریانه‌ی که بازرگانه‌کان ئۆمبێلی ده‌ستی دووى لێوه هاورده‌ده‌که‌ن، به‌پێی ئامارێکی ئه‌و ده‌روازه‌یه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا،٣٥ هەزارو 600 ئۆتۆمبێلی ده‌ستی دوو هاورده کراوه. شاخه‌وان ئه‌نوه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گومرگی باشماخ، به هاوڵاتی وت «له‌سه‌ره‌تا مانگی پێنجه‌وه ئێمه کار به‌بڕیارێکی وه‌زاره‌تی دارایى ده‌که‌ین و ئوتومبێلی ده‌ستی دوو له‌مه‌رزه‌کان پشکنینی بۆ ده‌که‌ین له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌کی هاتوچۆو کوالێتی کۆنترۆڵ و گومرگه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌مه‌رجه‌کان ده‌رچوو ئه‌وکات رێگه پێدانی بۆ ده‌که‌ین». له‌به‌رانبه‌ر پشکنینی هه‌ر ئۆتۆمبێلێکیشدا، بری 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت، سه‌باره‌ت به‌جۆری مه‌رج و پشکنینه‌کانیش، به‌رپرسه‌که‌ی گومرگی باشماخ ده‌ڵێت «ده‌بێت سه‌یاره‌که وه‌رگه‌راو و بڕاوه نه‌بێت و ئێرباگی نهتهقیبێت و ئه‌ی بی ئێسه‌که‌ی کاربکات له‌گه‌ڵ هه‌ندێک مه‌رجی دیکه«. هه‌رچه‌نده ته‌نها دوومانگه کار به‌و سیسته‌مه نوێیه ده‌کرێت، به‌ڵام 97 ئۆتۆمبێل له پشکنینه‌کانی مه‌رزی باشماخ ده‌رنه‌چوون و گه‌رێندراونه‌ته‌وه بۆ وڵاتی سه‌رچاوه‌که‌یان. بۆ وه‌رگرتنی رای به‌رپرسانی هاتوچۆ، سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره نوێیه، هاوڵاتی په‌یوه‌ندیکرد به وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانیه‌وه، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانی له‌سه‌ربدات. به‌ڵام رائید فازڵ حاجی، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتووچۆى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و بریاره نوێیه وتی «ئێمه زۆر ئاگاداری ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و بڕیارهنین، چونکه ئه‌وه په‌یوه‌سته بهگومرگ و مه‌رزه‌کانه‌وه، ئێمه وه‌ک هاتوچۆ پشت به‌و پشکنینانه‌ش نابه‌ستین که له‌مه‌رزه‌کان ده‌کرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هاورده‌ده‌کرێن». ناوبراو وتیشی «هه‌ر ئۆتۆمبێلێکی کیلۆمه‌تر سفربێت، چه‌ند مه‌رجێکی هاوتوچۆ ده‌یگرێته‌وه که سه‌یرکردنی ژماره‌ی شانسی و بۆیاخ و هه‌ندێک شتی سه‌ره‌تایین، ئه‌وانه‌شی که ده‌ستی دوون و هاورده ده‌کرێت، جگه له‌مه‌رجه‌کانی هاتوچۆ ده‌بێت پشکنینی ههزهیان بۆ بکرێت بزانین براوه نیه‌و گێرو ئێرباگ و ئه‌ی بی ئێس و تایه‌و لایت و ئه‌وانه‌یان ته‌واوه ئه‌وکات تابلۆیان پێده‌ده‌ین». به‌رپرسه‌که‌ی هاتوچۆ ئه‌وه‌شی خسته‌روو که تا یه‌کی حه‌وتی ئه‌مساڵ رێگه به‌هاورده‌کردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2016و 2017و 2018 ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌دوی یه‌کی حه‌وته‌وه ده‌بێت هه‌ر ئۆتۆمبێلێکی هاورده‌کراو مۆدیله‌که‌ی له‌سه‌روی ساڵی 2017 بێت، ئه‌وکات تابلۆی ده‌درێتێ. به‌پێی ئاماره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتووچۆى هه‌رێمى کوردستان، له ساڵى 2016دا 47 هه‌زار و 700 ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێمى کوردستان کراون، ساڵى 2017ش، 79 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌کراوه. له پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل ده‌یان جۆرى ئۆتۆمبێل هه‌ن که به‌شێکیان چه‌ند پارچه‌یه‌کى بۆیاخ کراوه، یاخود کێشه‌ى ته‌کنیکییان هه‌ن، به‌ڵام نرخه‌کان به به‌راورد به ئۆتۆمبێلى کیلۆمه‌تر سفر، نزیکه‌ى دوو تاوه‌کو 10 هه‌زار دۆلار هه‌رزانترن. خاوه‌نی پێشانگاکان و ئه‌وانه‌ی کاری کڕین و فرۆشتن ده‌که‌ن ده‌ڵێن به‌هۆى به‌رده‌وامی قه‌یران و دواکه‌وتنی موچه‌وه زۆربه‌ی کات دووکانه‌کانیان بهچۆلى ده‌بینرێن، محه‌مه‌د عه‌زیزی خاوه‌ن پێشانگا وتی «به‌راورد به ساڵانی رابردوو مانگانه له‌سه‌دا 50ى کڕیارم له ده‌ستداوه، هه‌ندێک لهوکۆمپانیایانهی هاورده‌کردنى ئۆتۆمبێلیش به‌هۆی زۆرى کرێى و نه‌بوونی بازاڕه‌وه ناچاربوون پێشانگاکانیان دابخه‌ن». به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌ره‌وه‌ی پێشانگاکان کڕین و فرۆشتن به ئۆتۆمبێلى کۆرى و یابانیه‌وه زۆرتر ده‌کرێت ، چونکه یه‌ده‌گى زۆر و هه‌رزانه.
هاوڵاتى، برادۆست گه‌نجێکى ته‌مه‌ن سى ساڵى سیده‌کان، له تایه‌ى کۆنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى فڕێ ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رنجڕاکێش کورسى لێ درووست ده‌کات، وه‌ک خۆشى ئاماژه‌ى بۆ ده‌کات له داهاتوودا کاره‌که‌ى فراوان ده‌کات و قه‌نه‌فه‌ش درووست ده‌کات. سیاکۆ عبد حمد له‌دایکبووی ساڵى (1988)هو دانیشتووی گه‌ره‌کی فه‌رمانبه‌ران له شاره‌دێی سیده‌کانه، ئه‌و له دوکانێکى رۆنگۆڕى و پهنچهرچێتى دا کارده‌کات و ماوه‌ى شه‌ش مانگه له‌و تایه زیادانه‌ى که خه‌ڵکى فڕێى ده‌دات کورسى لێدرووست ده‌کات و به‌نیازه له داهاتوودا بره‌و به کاره‌که‌ى بدات و بیانفرۆشێت. دیاکۆ عبد سه‌باره‌ت به چۆنێتى بیرکردنه‌وه له درووستکردنى کورسسی له تایه‌ى ئۆتۆمبێل به هاوڵاتى وت "من خۆم ماوه‌ی 15 ساڵه دوکانی روونگۆڕیم هه‌یه و بیرمکرده‌وه چۆن سوود له تایانه وه‌ربگرم که وا خه‌ڵک ئیشیان پێ نابیت فرێی ده‌ده‌ن، دوای هه‌وڵێکی زۆر‌و به‌رده‌وام، توانیم له‌و تایانه ئه‌م کورسییانه لێ دروست بکه‌م" وتیشى "سه‌ره‌تایی کارکردنم بۆ شه‌ش مانگ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، یهکهمجاربهشێوهیهکى ساده ده‌ستم پێ‌کرد، دواتر کاره‌که‌م فراوان کرد و توانیم شتێکی جوانتر و باشتر دروست بکه‌م" دیاکۆ بۆ فێربوونى ئه‌و شێوازه‌ى کورسى له تایه‌ى ئۆتۆمبێل ، وه‌ک خۆى ئاماژه‌ى بۆ ده‌کات له رێگه‌ى فه‌یسبووکه‌وه فێربووه وتى "من زیاتر متابه‌عه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووکم ده‌کرد و سه‌یرى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌م ده‌کرد که فێرکاریی بوو باسى له درووستکردنى کورسى له تایه ده‌کرد و برایه‌کیشم یارمهتیکم ده‌دات". درووستکردى کورسى له تایه‌ى ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌رچى شێوه‌یه‌کى سهرنجڕاکیشى هه‌یه و داهێنانێکه له جۆرى درووستکردنى کورسى، هه‌روه‌ها بهبهکارهێنانهوهى دووباره له‌وکاره‌دا ژینگه‌ش له پیسبوون ده‌پارێزرێت به‌وه‌ى ئه‌و تایه‌یه فڕێ نادرێت ئه‌و وتى " ئه‌م جۆره کورسسیانه زوو خراب نابیت و ساڵی یه‌ک جار بۆیاغى ژه‌نگی پێویسته بۆ جوانکردنی ره‌نگی کورسییه‌که، ئه‌و تایه‌ی که فڕێ ده‌درێت تۆ بتوانی شتێکی تری لێ دروستبکه‌یت، هه‌م ژینگه‌که پیس نابیت هه‌م به‌شتێکی که‌له‌پوری جوانیش ده‌بیندرێت" ئێستا دیکۆ بیر له‌وه‌ده‌کاته‌وه چیدیکه کورسى هه‌ر بۆ جوانى یان ئاره‌زووى خۆى درووست نه‌کات، به‌ڵکو خواستى له‌سه‌ره‌و ده‌یه‌وێت بۆ فرۆشتن و خستنه بازاڕه‌کانه‌وه درووستى بکات، ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند "به سه‌دان که‌س ئێستا داوام لێده‌که‌ن ئه‌و کورسییانه‌یان بۆ درووست بکه‌م، ئێستا خه‌ریکم هه‌ندێک کورسی نوێ بۆ فرۆشتن بیانخه‌مه بازاڕ و له‌و رێگه‌یه‌وه داهات و قازانجێک بۆ خۆم په‌یدا بکه‌م".
مه‌عرووف مه‌جید چه‌ندین ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندى پۆلیسى دارستان له‌کاتى ئاگر کوژاندنه‌وه‌دا، جه‌سته‌یان سوتاوه، یاخود ژه‌هراوى بوون، ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌بونى پێداویستى تایبه‌ت به خۆپاراستن له‌و ئاگرانه‌ى که ساڵانه له دارستان و پاوانه‌کان ده‌که‌ونه‌وه که زۆربه‌یان به‌هۆى جگه‌ره‌و تۆپبارانهوهن. ساڵانه له‌کاتی هاتنی وه‌رزی هاوین و وشکبونی پوش و پاوانه‌کان، به‌شێکی زۆری رووبه‌ری ئه‌و ناوچانه ده‌سوتێنرێن که زۆرترین هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی به‌سه‌ره‌وه‌یه. به‌پێی ئامارێکی وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاویش، ته‌نها له ماوه‌ی ساڵانی (2010-2017) له هه‌رێمی کوردستاندا، له‌کۆی 18 ملیۆن دۆنم، زیاد له یه‌ک ملیۆن دۆنم پوش و پاوان و دارستان سوتێنراون. ئه‌وه‌ش ده‌کاته نزیکه‌ى شه‌ش له سه‌دی کۆى دارستان و پاوانه‌کان. هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه له هه‌رێمى کوردستان، به‌زۆرى به‌هۆى جگه‌ره‌و تۆپبارانکردنى ناوچه سنورییه‌کان له لایه‌ن تورکیا‌و ئێران و پاشماوه‌ى ئاگرى هاوڵاتیانه‌وه‌یه، چالاکوانانى ژینگه‌ش مه‌ترسى پاشماوه‌کانى ئاگر، به مه‌ترسییه‌کى کوشنده بۆ مرڤ ناوده‌به‌ن. به وته‌ى به‌رپرسانى حکومى ئاگر که‌وتنه‌وه له‌ناوچه شاخاوی و ده‌شتاییه‌کان، یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان و که‌مى بوودجه‌و نه‌بوونى پاره‌ش هۆکارى سه‌ره‌کین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ته‌واوى رێگرى له که‌وتنه‌وه‌ى ئاگربکهنهوهو ده‌یانه‌وێت به هۆشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکى رێگرى له‌و دیارده‌یه بکه‌ن. حوسێن حه‌مه که‌ریم ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخداری و دارستان و پاوان، له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ به هاوڵاتى راگه‌یاند "ئاگرکه‌وتنه‌وه له‌ناو دارستانه‌کان و پاوانه‌کان، یه‌کێکن له‌گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌کان له‌ته‌واوی جیهانداو به‌هه‌مان شێوه له‌کوردستانیشدا، که ساڵانه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى سوتانى پوش و پاوان و دارستانه‌کان ده‌بێته‌وه" ئه‌وه‌شى وت "به‌هۆى قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانین وه‌کو ساڵانی پێشوو کاره‌کانمان ئه‌نجامبده‌ین، ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ین له رێگه‌ی پارێزگاکان و یه‌که ئیدارییهکانهوهیهو داوای هاوکاری له ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به ژینگه ده‌که‌ین بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری هاوڵاتیان" حوسێن حه‌مه که‌ریم، جه‌ختیله‌وه‌کرده‌وه "باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ڕێگرتن له ئاگرکه‌وتنه‌وه، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان و هاوبه‌شیکردنیانه له‌کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌کان له‌کاتی ئاگر که‌وتنه‌وه‌دا" به وته‌ى شاره‌زایانى بوارى ژینگه، که‌وتنه‌وه‌ى ئاگر زه‌ره‌ر و زیانى دوور مه‌وداى هه‌یه و کاریگه‌رى له‌سه‌ر باشیى خاکه‌که‌و که‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له‌وناوچانه‌ى ئاگره‌که‌ى لێده‌که‌وێته‌وه هه‌یه‌و زه‌ره‌و زیانه‌کانى له‌داهاتوودا ده‌رده‌که‌وێت. لوقمان شیروانى به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانى ئاگر که‌وتنه‌وه له‌سه‌ر ژینگه به هاوڵاتى وت "زیانه‌کانى ئاگر که‌وتنه‌وه، له رووى کیمیایه‌وه زیانى هه‌مه‌جۆرى هه‌یه، زه‌وى پێکهاته‌کانى خۆى له ده‌ست ئه‌دات و زینده‌وه‌ره‌کان به هۆى له ناوچوونیان له کاتى ئاگرکه‌وتنه‌وه شیکردنه‌وه‌ى زه‌وى روونادات". وتیشى "له رووى فیزیایه‌وه، ده‌بێته هۆى تێکدانى خاک و سوودى لێ وه‌رناگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى باشی هه‌بێت، چونکه له‌کاتى سوتانى ناوچه‌که‌یه‌ک ئه‌گه‌ر دارى هه‌بوو، هۆکارێکه بۆ درزبوونى زه‌وى و تیشکى خۆر راسته‌وخۆ به‌ر زه‌وى ده‌که‌وێت، له‌م کاته کاریگه‌رى له‌سه‌ر گه‌رمبوونى ئاوى ژێر زه‌وى هه‌یه و ده‌بێته هۆى بهههڵمچوون و که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى ژێر زه‌وى" له هه‌رێمى کوردستاندا ژماره‌یه‌ک رێکخراو و چالاکهوانى ژینگه له کوردستاندا بوونیان هه‌یه‌و ساڵانه له رێگه‌ى کۆڕ و سیمینار و بڵاوکردنه‌وه‌ى ئاگاداریی و راگه‌یاندنه‌کانه‌وه، خه‌ڵکى له مه‌ترسییه‌کانى خراپبوونى ژینگه و رێنمایی تایبه‌ت به ژینگه بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و کار بۆ به‌رزکردنه‌وه ئاستى هۆشیارى هاوڵاتیان ده‌که‌ن. سامان مامڵێسى، کارگێڕی رێکخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه به هاوڵاتى وت "هه‌ڵمه‌تێکی 16 هه‌زار پرۆشهرمان ده‌ستپێکردووه که تایبه‌ته به هۆشیاری و ناساندنی سزاکانی تایبه‌ت به‌و که‌سانه‌ی سه‌رپێچی ده‌که‌ن و ده‌بنه هۆکاری ئاگر که‌وتنه‌وه " وتیشى"پێشتریش به نوسراوێک داوامان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف کرد وتارێکی تایبه‌ت به‌و بواره رێکبخات، خۆشبه‌ختانه له مانگی ره‌مه‌زاندا له زۆرێک له مزگه‌وته‌کانی هه‌رێم، باسی مه‌ترسییه‌کان و زیانه‌کانی ئاگر که‌وتنه‌وه کرا " به‌هۆى نه‌بوونى پێداویستى تایبه‌ت بۆ خۆپاراستن له ئاگر و دوکه‌ڵ له کاتى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگردا، چه‌ندین کارمه‌ند و ئه‌فسه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌رێم برینداربوونه‌و گیانیان سوتاوه یاخود ژه‌هراوى بوونه. هێمن که‌مه‌رخان، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتى وت "له کاتى ئاگر که‌وتنه‌وه‌دا، هیچ پێداویستیه‌کى تایبه‌ت به خۆپاراستن و کوژاندنه‌وه‌ى ئاگرمان پێ نیه، تا له کاتى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا خۆمانى پێ بپارێزین و تووشى رووداوى ناخۆش نه‌بین" جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" تائێستا چه‌ندین ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندى پۆلیسى دارستان له‌کاتى ئاگر کوژاندنه‌وه‌دا، به‌هۆى نه‌بونى پێداویستى تایبه‌ت به‌خۆپاراستن له ئاگر، به‌شێک له‌جه‌سته‌یان سوتاوه یاخود ژه‌هراوى بوون و ته‌ندروستییان تێکچووه".
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى یاسایى فراکسۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که یاساکه هیچ کێشه‌یه‌کى نییه‌و ئه‌و دادوه‌ره‌ى له سلێمانى نرخى موڵکانه‌کان دیارى ده‌کات زۆر له‌سه‌ر دوکانداره‌کانى زیاد کردووه بۆیه ده‌ڵێت:" هه‌موارى یاساکه ده‌که‌ین که له‌قازانجى چینى کرێچییه‌کاندا بێت. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، به‌شێک له کاسپکارانى ناو بازارى سلێمانى، وه‌ک ناره‌زایه‌تیه‌ک بۆ زیادکردنى نرخى کرێ و سهرقفڵانهى دوکانه‌کانیان چونه به‌رده‌م مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان(گردى زه‌رگه‌ته) و دوایان کرد نرخى کرێکانیان وه‌ک پێشترى لێبکرێته‌وه‌و که‌مبکرێته‌وه، چونکه له‌تواناى ئه‌واندا نییه ئه‌و نرخه زۆره‌ى کرێ بده‌ن بۆ ئه‌و دواکانانهى کارى تێدا ده‌که‌ن. به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"ئه‌م یاسایه کێشه له جێبه‌جێکردنه‌که‌یدا هه‌یه، له‌هه‌ولێر و دهۆک هیچ کێشه‌یه‌کى نییه‌و جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام به‌سلێمانى ئه‌و حاکمه‌ى نرخه‌کان دیارى ده‌کات ته‌خمینى عه‌قاره‌کان زۆر ده‌کات و زیادى کردووه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ژورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ کاسپکارانى نارازى کۆبۆته‌وه‌و کۆتایى پێهاتووه‌و بڕیاره رۆژى شه‌ممه کاتژمێر 11 پێشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کانیاندا کۆببینه‌وه. به‌هار وتیشى" راپۆرتمان ئاماده کردووه‌و هه‌موارى یاساکه ده‌که‌ینه‌وه و پرۆژه‌یه‌کمان ئاماده‌کردووه زیاتر لهمهسلهحهتى کرێچیه‌کاندا بێت به‌شێوه‌یه‌ک که باڵانسیش رابگرێت له‌نێوان خاوه‌ن دوکان و کرێچییه‌کاندا هه‌ر کاتێک کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان کرا که ره‌نگه یه‌کشه‌مه بکرێت ده‌یخه‌ینه ده‌نگدانه‌وه تا ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت". ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى یاسایى گۆڕان ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه به‌شێک له کرێ و سه‌رقفڵانه‌کان هى ساڵى شه‌سته‌کانه" خاوه‌ن دوکانه‌کان ده‌یانویست کرێچیه‌کان ده‌ربکه‌ن، ئێمه پێمانوتون که ده‌بێت تا چوار ساڵ بۆیان نوێ بکرێته‌وه، ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌رێکه‌وتنى نێوان کرێچیى و خاوه‌ن دوکانه‌کان بێت، چونکه به‌شێک له سه‌رقفڵانه‌کان هى ساڵى شه‌سته‌کانه". په‌رله‌مانى کوردستان له‌ماوه‌ى رابردوودا، یاساى موڵکانهو کرێى ده‌رکردو نرخى سه‌رجه‌م دوکانه‌کان و قوفڵانهى له‌سه‌ر کرێچى دوکانه‌کان زیاد کرد، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تى کرێچیهکانى لێکه‌وتۆته‌وه‌و پێیانوایه له قازانجى خاوه‌ن دوکانه‌کان ئه‌و یاسایه ده‌رکراوه‌و زوڵمیان لێ کراوه. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى شاره‌وانى و گشتوگوزار له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت پڕۆژه‌یه‌کیان ئاماده‌کردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و دادوه‌ره‌ى سلێمانى تا کێشه‌که چاره‌سه‌ر ببێت. عومه‌ر عینایه‌ت، ئه‌ندامى فراکسۆنى گۆڕان له‌لیژنه‌ى شاره‌وانى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" له‌گه‌ڵ ئه‌و دادوه‌ره‌ى ته‌خمینى کرێى دوکانه‌کان ده‌کات پڕۆژه‌یه‌مان ئاماده کردووه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه بکرێت و باڵانس له‌نرخ و کرێى سهرقفڵانهکاندا هه‌بێت". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که فراکسۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ئێستادا 22 ئه‌ندامى ماوه له په‌رله‌مانى کوردستان و ناتوانن به‌ته‌نها تێپه‌رێنن، به‌ڵام وتى" هه‌وڵى جدى بۆ ده‌ده‌ین". وته‌ى ئه‌م ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مان له‌کاتێکدایه که سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌شێک له کرێچى دوکانه‌کانى ناو بازاڕى سلێمانى چونه به‌رده‌م مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (گردى زه‌رگه‌ته) داوایان کرد کێشه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکرێت. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له‌لێدوانێکیدا بۆ سایتى هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه ئه‌و کێشه‌یه په‌یوه‌ندى به پارێزگاى سلێمانییه‌وه نییه‌و په‌رله‌مانى کوردستان به یاسا ئه‌و کاره‌یان کردووه بێ ئه‌وه‌ى پرس به ئێمه و شاره‌وانى و بازار بکه‌ن و له‌گه‌ڵیدا نه‌بووین".
سه‌روه‌ر خه‌لیل. ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى هاوپه‌یمانى فه‌تح و سائیرون ده‌ڵێت، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتیش ده‌که‌ن بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێی عێراق، چوار لایه‌نه ناڕازییهکهى هه‌رێمیش چاوه‌ڕوانى یه‌کلایی بوونه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنن تا پێکه‌وه بڕیارێکى هاوبه‌ش بده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى به‌شێک له سندوقه‌کانى ده‌نگدان به‌ده‌ست به‌رده‌وامه و تائێستا ته‌نها له هه‌ردوو پارێزگاى که‌رکوک و سلێمانى ته‌واوبووه، قه‌واره براوه‌کانى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایار گفتوگۆکانیان ده‌ستپێکردووه بۆ پێکهێنانى گه‌وره‌ترین فراکسیۆن بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێی عێراق. ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12ی ئایاره‌وه هه‌وڵه‌کانیان بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌ستپێکردووه‌و سه‌ردانه‌که‌شیان بۆ هه‌ولێر ته‌واوکه‌ری ئه‌و سه‌ردانه‌یه که پێشتر پارتی و یه‌کێتی بۆ به‌غدا ئه‌نجامیاندابوو، "هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ بڕیارێک له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ى په‌رله‌مانى نه‌دراوه" وتیشى "ئێمه له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و پارتى گفتوگۆمان کردووه و له‌داهاتووشدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتیش کۆده‌بینه‌وه، هه‌موو هێزێک به‌پێی قورسایی خۆی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک ده‌کات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ک کورسیشی به‌ده‌ستهێنابێت". له‌دواى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایاره‌وه تا ئێستا چه‌ندین هاوپه‌یمانى له‌نێوان لایه‌نه براوه‌کاندا پێکهێنراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ کامیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون بۆ دروستکردنى گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى و پێکهێنانى حکومه‌ت. محه‌مه‌د جاسم سه‌رکرده له هاوپه‌یمانی سائیرون که موقته‌دا سه‌در سه‌رکردایه‌تى ده‌کات به هاوڵاتى وت "به‌حوکمی ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی زۆرترین کورسییان هه‌یه له‌ناو هێزه کوردستانییه‌کان، بۆیه بایه‌خی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و دوو حزبه‌یه" وتیشى "سائیرون په‌یوه‌ندی و لێکتێگه‌یشتنی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى و مه‌یلیان به‌لاى هاوپه‌یمانى سائیروندا هه‌یه". چوار لایه‌نه‌که: پێکه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین چوار لایه‌نه ناڕازییهکهى هه‌رێمى کوردستان که پێکهاتوون له (گۆڕان، هاوپه‌یمانى، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) که ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان ره‌تکردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن، تا ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن پاش هه‌ژمارکردنه‌وه جارێکى تر رانه‌گه‌یه‌ندرێت بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریکردن یاخود بایکۆتى پڕۆسه‌ى سیاسى ناده‌ن. رێبوار که‌ریم مه‌حمود وته‌بێژى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى، به هاوڵاتى وت "تا ده‌نگه‌کان یه‌کلانه‌بێته‌وه گفتوگۆ ناکه‌ین له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، ئێمه ئه‌نجامه‌کانمان پێ قبوڵ نییه". جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که وه‌ک چوار لایه‌نه‌که به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆن که بڕیارى هاوبه‌ش بده‌ن «به‌چوون و به مانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق کارى هاوبه‌ش ده‌که‌ین». ئه‌و چوار لایه‌نه ناڕازییه له ئێستادا له چاودێریکردنى پڕۆسه‌ى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست کشاونه‌ته‌وه و پڕۆسه‌که به «ناشه‌فاف» ناوده‌به‌ن. عه‌بدوره‌زاق شه‌ریف، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان به هاوڵاتى وت "ئه‌گه‌ر گۆڕانکارى له ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌کرێت و نه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى حه‌قى ده‌نگده‌ر بگه‌ڕێته‌وه، وه‌کو بزوتنه‌وه‌ى گۆران که ره‌ئى زۆرینه‌ى گۆڕانه به‌شدارى ناکه‌ین له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا". وتیشى "هه‌تا ئیعتراف به ئه‌نجامه‌کان نه‌که‌ین ئێمه به‌شدارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ناکه‌ین و تا ئێستاش ئێمه ئیعترافمان نه‌کردووه". عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف باسى له‌وه‌شکرد، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کاندا نه‌کردووه "گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان ده‌بێت، زۆرینه‌ى گۆڕانیش له‌گه‌ڵ به‌شدارى کردندا نییه" لاى خۆشیه‌وه، قاسم گه‌ڵاڵى به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو، بۆ هاوڵاتى رونکرده‌وه که پڕۆسه‌ى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان بۆ درێژه‌پێدانى ئه‌و ساخته‌کارییانه بوو که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌نجام دراوه‌و ئه‌وان له‌گه‌ڵیدا نین تا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق بکه‌ن. وتیشى "چوار لایه‌نه‌که پێکه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بچینه به‌غداش وه‌ک یه‌ک فراکسیۆن ده‌چین، به‌ڵام جارێ هیچ شتێک روون نییه". "بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت دوو ره‌وت ململانێ ده‌که‌ن" محه‌مه‌د جاسم سه‌رکرده‌که‌ى هاوپه‌یمانى سائیرون باسى له‌وه‌کرد، بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت دوو ره‌وت ململانێی یه‌کتر ده‌که‌ن. رونیشیکردهوه، ره‌وتی یه‌که‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ن که پشت ده‌به‌ستن بهدابهشکاریی تائیفی، خێڵگه‌ریی و نه‌ته‌وه‌گه‌ریی، ره‌وتی دووه‌میش ده‌یه‌وێت پرسی دابه‌شکاریی تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌لاوه بنێن و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حکومی رێککه‌وتن بکه‌ن.. سه‌رکرده‌که‌ى هاوپه‌یمانى سائیرون جه‌ختیشیکرده‌وه، ئێستا ململانێکه له‌نێوان ئه‌و دوو ره‌وته تونده "ئه‌گه‌ر ره‌وتی یه‌که‌م که ده‌وڵه‌تی قانون و فه‌تح و هاوپەیمانەکانیانە نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن سه‌ربکه‌وێت، ئه‌وه فاتیحا له‌سه‌ر عێراق ده‌خوێنرێت، به گه‌ل و خاک و حکومه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌وتی دووه‌م که سائیرون و وهتهنییهو حیکمه و نه‌سر نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن سه‌رکه‌وت، ئه‌وه هه‌نگاوێکه له‌سه‌ر رێگه‌ی راست."
ئارا ئیبراهیم. سلێمانى ئه‌ندامێکى دامه‌زرێنه‌رى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌ریى رایگه‌یاند هه‌ریه‌که له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى، یهکلیستیان بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ره‌تکرده‌وه. ئارام قادر: ئه‌ندامى دامه‌زرێنه‌رى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌ریی، له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه وتى " ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانى جه‌ختمان له یه‌ک لیستى کرده‌وه‌و به باشترین بژارده‌مان زانیوه، به‌ڵام هه‌ریه‌که له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌گه‌ڵ یهکلیستى نه‌بوون و پاساوى خۆیان هێناوه‌ته‌وه" وتیشى "بایکۆتى پرۆسه‌ى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیان کردووه، چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون سه‌رجه‌م سندوقه‌کان هه‌ژمار بکرێته‌وه، له‌کاتێکدا زیاتر له 500 سندوق سکاڵاى له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ته‌نها 186 یان هه‌ژمار ده‌کرێنه‌وه" جه‌ختیله‌وه‌شکرده‌وه "ئه‌وه‌ى که ده‌یزانین له هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان گۆڕانکارییه‌کى ئه‌و تۆ روونادات، چونکه ئه‌م هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگانه پێچه‌وانه‌ى بڕیارى په‌رله‌مانى عێراق و دادگاى فیدڕاڵیه" هاوڵاتى: بۆچى چوار لایه‌نه‌که نه‌یانتوانى ببنه یه‌ک لیست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان؟ ئارام قادر: ئێمه وه‌کو هاوپه‌یمانى له سۆنگه‌ى ئه‌و دیدگایه‌ى هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر بنیادنراوه، له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و بیروبۆچونه‌ى هاوپه‌یمانى دروستبوو وه‌کو قه‌واره‌یه‌کى هه‌ڵبژاردن، ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که هاوپه‌یمانى بنکه فراوان پێک‌بێت له‌هه‌رێمى کوردستاندا و چه‌ترێکى سیاسى درووست بێت، بۆ ئه‌و لایه‌نه چاکهخوازانهى که له هه‌رێمى کوردستان، خوازیارن پڕۆسه‌ى بندیانانهوه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و گۆڕانکارى ریشه‌یى دروست بێت. یه‌کێک له‌و قۆناغانه‌ى که هه‌وڵى جیدیماندا پاش ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى ساخته‌کارى و ته‌زویرێکى زۆر له ده‌نگه‌کانى هاوڵاتیان کرا و ئیراده‌ى هاوڵاتیانى کوردستان زه‌وتکرا، له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ى که بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌نجامدراوه، ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌رئه‌وه کرده‌وه که پێویسته ئه‌م هێزانه له‌یه‌ک لیستدا کۆببنه‌وه و ئێستاش قه‌ناعه‌تمان وایه که باشترین بژارده بۆ ئه‌و لایه‌نانه، بریتى بوو له یه‌ک لیستى. هاوڵاتى:هۆکارى ئه‌وه‌ى نه‌بوون به یه‌ک لیست بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، تا چه‌ند په‌یوه‌ندى به ئێوه وه هه‌بووه وه‌ک هاوپه‌یمانى؟ ئارام قادر: له‌راستیدا ئه‌و لایه‌نانه‌ى تر هه‌ریه‌که‌و پاساوى خۆى هێنایه‌وه که ناتوانن له‌م سات و وه‌خته‌دا ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، ئێمه رێز له بڕیارى ئه‌و حیزبانه ده‌گرین. هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت ئێوه وه‌ک هاوپه‌یمانى و یه‌کگرتوو که ئێستا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه هاوپه‌یمانى کردووه له‌گه‌ڵ یه‌ک لیستى بوون، به‌ڵام گۆڕان و کۆمه‌ڵ ره‌تیانکردۆته‌وه؟ ئارام قادر: به‌ڵێ ته‌بعه‌ن هه‌ر لایه‌نه پاساوى خۆى هێناوه‌ته‌وه، دیدو بۆچونى خۆى ده‌ربڕیوه، ئێمه ئێستاش قه‌ناعه‌تمان وایه که یه‌ک لیستى باشترین بژارده‌یه بۆ هه‌رێمى کوردستان، بۆ گۆڕانکارى و یه‌ک فراکسیۆنیش له‌به‌غدا باشترین بژارده‌یه بۆ داهاتوو، به‌ڵام ئێمه رێز له ئیراده و بڕیارى ئه‌و حیزبانه ده‌گرین، مه‌رج نییه له‌ئێستا یه‌ک لیست بین، به‌ڵام له‌قۆناغه‌کانى داهاتوودا له پرۆژه‌یه‌کدا پێکه‌وه بین. ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانى جه‌ختمان له یه‌ک لیستى کرده‌وه‌و به باشترین بژارده‌مان زانیوه، ئه‌وه پاساوى ئه‌و لایه‌نانه‌یه به باشتریان زانیوه به‌جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان بکه‌ن. هاوڵاتى:ئایا ده‌بنه یه‌ک فراکسیۆن له داهاتوودا؟ ئارام قادر: ده‌توانرێت پاش هه‌ڵبژاردن ببینه یه‌ک فراکسیۆن له په‌رله‌مانى کوردستاندا، یه‌کێکه له بژارده‌کان و ئه‌گه‌رێکى کراوه‌یه له‌به‌رده‌ماندا. هاوڵاتى: ئایا هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان له‌چوار چێوه‌ى یاساکاندا بووه، ئه‌گه‌ر گۆڕانکارى روونه‌دات بایکۆتى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌که‌ن؟ ئارام قادر: ئه‌وه‌ى که ده‌یزانین وپێشبینى بۆده‌که‌ین گۆڕانکارییه‌کى ئه‌و تۆ روونادات، چونکه ئه‌م هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگانه پێچه‌وانه‌ى بڕیارى په‌رله‌مانى عێراق و دادگاى فیدڕاڵیه. ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌رئه‌وه کرده‌وه هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان بۆ هه‌موو سندوقه‌کانى دهنگدانبێت، به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فافانه بێت به‌چاودێرى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێت و قه‌واره سیاسییه‌کان بێت، ئه‌و هه‌ژمارکردنه‌وه‌یه بۆچه‌ند سندوقێکى که‌م پێچه‌وانه‌ى هه‌موو رێسا‌و یاساکانى خۆشیانه. ئه‌وه‌ى که سکاڵاى لایه‌نه‌کانى له‌سه‌ره زیاتره له 500 سندوق، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌ژمار ده‌کرێته‌وه 186 سندوق هه‌ژمار ده‌کرێنه‌وه. ئێمه‌وه‌کو هاوپه‌یمانى بایکۆت یه‌کێکه له‌و بژاردانه‌ى که لایه‌نه سیاسییه‌کان بیرى لێ ده‌که‌نه‌وه و به‌ڵام تا ئێستا له‌چوارچێوه‌ى قسهکرندایه. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر یه‌کێتى له‌سلێمانى چه‌ند هه‌زار ده‌نگێک که‌م بکات و ببێته هۆى له‌ده‌ستدانى کورسیه‌ک ئه‌و کورسییه بۆ چ لایه‌نێک ده‌بێت؟ ئارام قادر: زۆرترین ده‌نگ که بۆکورسییهک ماوه‌ته‌وه بۆ کۆمه‌ڵى ئیسلامییه، ئه‌گه‌رببێته دووکورسى ئه‌وه بۆپارتى دیموکراتى کوردستانه‌و سێیه‌م بۆ هاوپه‌یمانییه. هاوڵاتى : ئایا پێکه‌وه وه‌ک چوار لایه‌نه‌که بڕیار ده‌ده‌ن بچنه به‌غدا یاخود به‌جیا؟ ئارام قادر: به‌دڵنیاییه‌وه تائێستاش له‌گفتوگۆداین پێکه‌وه هه‌م بۆپه‌رله‌مانى کوردستان هه‌م بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌مانه‌وێت پێکه‌وه بڕیاربده‌ین به‌س تا نه‌گه‌ینه ئه‌نجام و ههژمارکردنهوهکان ته‌واو نه‌بێت، نازانین. ئایا ئه‌و کاته هه‌رلایه‌نه بۆخۆى بڕیار ده‌دات یان پێکه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین. هاوڵاتى:پارتى و یه‌کێتى داوا ده‌که‌ن پێکه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵتان بکرێت پێکه‌وه وه‌ک کورد بچنه به‌غدا؟ ئارام قادر: یه‌ک هه‌ڵوێستى له به‌غدا به‌نده به بارودۆخى سیاسى و چاکسازى له‌هه‌رێمى کوردستاندا، په‌یوه‌سته به‌و پێداچونه‌وه‌و ساختهکارییانهى ده‌ست تێوه‌ردان که له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا کراوه، ئێمه خوازیارین ئه‌و یه‌ک ده‌نگى و یه‌ک هه‌ڵوێستییه به‌ئه‌نجام بگیرێت، به‌ڵام ئه‌وه به شێوه‌یه‌کى کرده‌یى به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت که له‌کوردستان بتوانین سیستمى دیموکراسى و ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵاته‌کان بکرێت، به‌ڵام له‌کاتێکدا له چه‌ندین شوێندا قۆرغکارى حیزبى و ده‌ست تێوه‌ردان له‌هه‌موو جومگه‌کاندا له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌کرێت و به‌رجه‌سته بووه، ئه‌وه له‌مپه‌رێکى گه‌وره‌یه که یه‌ک ده‌نگى له به‌غدا دروست نه‌بێت. هاوڵاتى: شێخ جه‌عفه‌ر له چاوپێکه‌وتنێکى رۆژنامه‌ى هاوڵاتى ده‌ڵێت: ده‌رگا کراوه‌یه بۆ به‌رهه‌م ساڵه‌ح، ئایا ده‌چێته‌وه ناو یه‌کێتى یاخود نا؟ ئارام قادر: ئه‌وه جگه له قسه‌و پروپاگه‌نده هیچ شتێکى تر نییه. پێش ئه‌وه‌ى کاک دکتۆر به‌رهه‌م به‌یاننامه‌ى راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانى بڵاوبکاته‌وه، ئه‌و وتى وتییانه زۆر بوو. له‌کاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا هه‌ر پڕوپاگه‌نده ده‌کرا، ئێستاش هه‌مان پروپاگه‌نده بڵاوده‌کرێته‌وه، ئه‌و بابه‌ته بۆ ئاوهژووکردنى راستییه‌کانه له سه‌ر مه‌یدانى سیاسى هه‌رێمى کوردستان. هاوڵاتى: هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک له‌نێوان هاوپه‌یمانى و یه‌کێتى هه‌یه له‌ئێستادا؟ ئارام قادر: ئێمه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکى سیاسى ره‌تناکه‌ینه‌وه، خوازیارین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر پرسى چاکسازى و گۆڕانکارى و بارودۆخى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانى ببه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه گفتوگۆ و لێکتێگه‌شتن یه‌کێکه له رێگا یاساییه‌کانى ئێمه. هاوڵاتى:ده‌وترێت ترستان هه‌یه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ساخته‌کارى بکرێت؟ ئارام قادر: ترس هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ساخته‌کارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستاندا بکرێت، ئه‌م شه‌ش لایه‌نه نوسراومان ئاراسته‌ى کۆمسیۆن کردووه که تۆمارى ده‌نگه‌ده‌ران پاک بکرێته‌وه له‌ده‌نگى مردوو و دووباره، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى بکرێته یه‌ک پاکێج. کۆمه‌ڵێک رێنمایى هه‌یه که که‌لێنى درووستکردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ساخته‌کارى دروست بکرێت چاکسازى بکرێت له رێنماییه‌کانى ده‌نگدان و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و داواکاریانه جێبه‌جێ نه‌کرێت ترسمان هه‌یه و هه‌ڵبژاردن ساخته‌کارى ده‌کرێت. هاوڵاتى: ئایا لایه‌نه عێراقییه‌کان بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق، په‌یوه‌ندییان پێوه کردوون؟ ئارام قادر: به‌رهه‌م ساڵه‌ح نه‌ک بۆ حکومه‌تى عێراق بۆ پرسه دبلۆماسییه‌کان و بۆ پرسه سیاسییه‌کانى ناوچه‌که و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و سوود له راو بۆچونه‌کانى وه‌رده‌گرن، چونکه به دڵناییه‌وه به‌رهه‌م ساڵه‌ح که‌سایه‌تییه‌یه که توانیویه‌تى په‌یوه‌ندى دبلۆماسى و باش دروست بکات له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان.