ره‌نجده‌ر رزگار. هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک به‌ڵێنده‌ر له‌شارى هه‌ولێر به‌ناوى پڕۆژه‌ى نیشته‌جێکردنه‌وه نزیکه‌ى 100 ملیۆن دۆلار له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن و پاره‌که بۆخۆیان ده‌به‌ن، به‌شێک له‌و به‌ڵێنده‌رانه له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ستگیرکراون و به‌شێکیشیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵاتوون. ژماره‌یه‌ک بهڵێندهرى تر که‌پاره‌یان له‌ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیان وه‌رگرتووه له‌شارى هه‌ولێر، پاره‌که‌یان بردووه‌ته شاره‌کانى تر‌ى خوارووى عێراق و کارى سه‌رمایه‌گوزاریی ده‌که‌ن. ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى به‌نیازبوون، به‌رامبه‌ر بڕێک پاره، خانوو یاخود شوقه‌یه‌کیان له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌رانه‌وه بۆ دروستبکرێت، به‌ڵام ئێستا ئاسه‌وارى ژماره‌یه‌ک شوقه ده‌بینرێت و پڕۆژه‌کان ته‌واو نه‌کراون، هه‌ندێکیشیان به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئاسه‌وارى پرۆژه‌یه‌کى نیشته‌جێبوون هه‌بێت، به‌ڵێنده‌ره‌کان پاره‌کانیان بۆخۆیان بردووه. له‌پرۆژه‌ى ده‌شتى به‌هه‌شتى د.روشدى نزیکه‌ى هەزارو 600 خێزان زه‌ره‌رمه‌ندبوونه، ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیان شوقه‌و خانوو ڤێلایان کڕیوه، هه‌یه به ڕێژه‌ى لەسەدا ٦٠، هه‌یانه لەسەدا ٧٠و هه‌شیانه لەسەدا ١٠٠ پاره‌ى پرۆژه‌که‌ى داوه، به‌ڵام تائێستا ته‌واو نه‌بووە. به‌وته‌ى ئه‌و که‌سانه‌شى پاره‌یان داوه به‌پرۆژه‌که، هیچ ئومێدێکیان نیه‌و ده‌ڵێن زۆر هه‌وڵیانداوه‌و خۆپیشاندانیان کردووه ئه‌نجامى نه‌بووه، ده‌شڵێن ته‌نها ئه‌گه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت وه‌به‌رهێنه‌رێک راسپێرێ پرۆژه‌که‌یان بۆ ته‌واوبکات. سامان عاره‌ب، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنان به وت «ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه خاوه‌نى گرێبه‌ستى خانووبهرهبوون له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و له‌سه‌ر سکاڵاى هاوڵاتیان چوار وه‌به‌رهێنه‌ریان ده‌ستگیرکراون، سێ وه‌به‌رهێنه‌رى تریش فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنیان هەیە، به‌ڵام هه‌رێمى کوردستانیان جێهێشتووه«. وتیشی «ئه‌و پرۆژانه‌ى پاره‌ى هاوڵاتیانیان بردووه، جیاوازه، کۆى پاره‌که ١٠٠ ملیۆن دۆلاره، ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه هه‌موو له‌بوارى نیشته‌جێبون کاریانکردووهو که‌مته‌رخه‌مبوونه لەکارهکانیان». به‌ڕێوەبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌شى وت «به‌پێى بڕیارى دادگا، ئه‌و وه‌به‌رهێنانه سزاده‌درێن، به‌پێى زانیارى ئێمه، له‌خوارووى عێراق ئه‌و پارانه له‌پرۆژه‌ى تر خه‌رج کراوه‌و پڕۆژه‌ى تر‌ى پێ جێبه‌جێ ده‌که‌ن». له‌ساڵى ٢٠١٢وه هیچ مۆڵه‌تێک به‌پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان نه‌دراوه که له‌بوارى نیشته‌جێبوون کارده‌که‌ن، ئه‌و پرۆژانه‌ى ئێستا کاریان تێداده‌کرێت، پێشتر مۆڵه‌تیان پێدراوه، هه‌ندێک پرۆژه‌ش به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و هاتنى داعش سستییهکیان پێوه دیاربوو، ئێستا ده‌ستیان به‌کارکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پرۆژانه به‌په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێن. به‌ڵام به‌وته‌ى سامان عاره‌ب، ئه‌و پرۆژانه‌ى سکاڵایان له‌سه‌ره، کاریان تێدا دهستپێنهکراوهتهوهو وه‌ستاوه، ئه‌و وتى «ئێمه بڕیارى دادگامان هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر پرۆژه‌کاندا ده‌گرین، به‌پێى یاساى ژماره ٤ی ٢٠٠٦ به‌نیازین بیدەین بهوهبهرهێنهرى تر بۆ ته‌واوکردنى پرۆژه‌کان». به‌شێک له‌هاوڵاتیان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانى نیشته‌جێبوون مۆرکردبوو، کهشوقه یاخود خانوویه‌کیان بۆ دروستبکرێت، به‌ڵام ئێستا هیچ ئاسه‌وارێکى شوێنى نیشته‌جێبوون نابینرێت و خاوه‌ن کۆمپانیاکان فێڵێان لێکردوون. به‌رپرسانى یاسایی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، کێشه‌ى ئه‌وه‌ى که‌ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه ده‌ستگیرناکرێن، ئه‌وه‌یه راده‌که‌نه ده‌ره‌وه‌ى وڵات، یان ده‌چنه ژێر باڵى حزبێکهوهو ناتوانن ده‌ستگیربکرێن. مافپه‌روه‌ر حسامه‌دین سه‌ردارى، به راگه‌یاند «ئه‌و کۆمپانیایانه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان کردووه ئه‌و خانووانه‌یان بۆ دروستبکه‌ن، به‌ڵام ئیشه‌کانیان نه‌کردووه‌و هه‌ڵاتوون». وتیشى «ئه‌و خاوه‌ن کۆمپانیایانه ئه‌گه‌ر پاره‌ى نه‌بێ بیداته‌وه، به‌ند ده‌کرێت سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى سزاده‌درێ ده‌بێ قه‌ره‌بووى ئه‌و که‌سانه‌ش بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێته بن باڵى حزبێک ئه‌وه هیچ ناکرێ«. ئه‌و که‌سانه‌ى زه‌ره‌رمه‌ندبوونه له‌و پرۆژانه‌ى نیشته‌جێکردن و ته‌واونه‌بوونه، ته‌نها ئه‌وکه‌سانه نین، داواى شوقه‌و خانوویان کردووه، به‌ڵکو ژماره‌یه‌کى زۆر خاوه‌نکارو وه‌ستاى کاریش زه‌ره‌رمه‌ندبوونه پاره‌یان خوراوه. توانا نه‌شئه‌ت فه‌تاح، یه‌کێک له‌و خاوه‌نکارانه‌ى له‌پرۆژه‌ى ده‌شتى به‌هه‌شت زه‌ره‌رمه‌ندبووه به وت» لهپڕۆژهى ده‌شتى به‌هه‌شت کارى فلینى دیکۆرات (فوگه)م کردووه‌و ٣٠ ده‌فته‌ر دۆلار که‌ده‌کاته ٣٠٠ هه‌زار دۆلارم رۆیشتووه«. توانا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى که‌حکومه‌ت نه‌یتوانى ده‌ستگیرى بکات، من پاسپۆرت و به‌ڵگه‌کانم لێوه‌رگرت و سکاڵاشم له‌سه‌رى تۆمارکرد. ئه‌و وتى «مانگى دووى ٢٠١٧ دادگا بڕیارى غیابى چوار ساڵ حکومى له‌سه‌ر سکاڵاکه‌ى من له‌دادگا دا، ئه‌و بڕیاره بهبهرید ره‌وانه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر کراوه له‌مانگى ٢\٢٠١٧ به‌ڵام ونیان کربوو». ئه‌و خاوه‌نکاره که‌بڕێک پاره‌ى زۆرى براوه جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه «دوباره من له‌دادگا نوسراوه‌که‌م وه‌رگرتۆته‌وه، ئه‌مڕۆ ته‌سلیمى به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى ههلێرم کردۆته‌وه، به‌ڵێنیان داوه رۆژى چوارشه‌ممه که‌ده‌کاته ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ى خاڵه سنورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان بکرێت«.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که 225 کۆمپانیاى ده‌رمان له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه که‌ژماره‌یان زیاتره له‌کۆمپانیاکانى ده‌رمانى وڵاتانى ئه‌ڵمانیاو تورکیا‌و وڵاتانى تر‌و ده‌ڵێت »ده‌بێت که‌مبکرێته‌وه«. رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ده‌ڵێت» نازانین کۆمپانیاکانى هێنانى ده‌رمان کێیان لەپشتهوهیه که به‌ناوى دهرمانسازێکهوهیهو ئێمه‌ش ته‌نها نوسراوه ره‌سمییه‌کان ده‌بینین». هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شده‌کات کهبهرنامهیان هه‌یه کۆمپانیایه‌کى نیشتمانى ده‌رمان دابمه‌زرێنن و حکومه‌ت خۆى ده‌رمان و پێداویستى پزیشکى بۆ که‌رتى گشتى و تایبه‌ت دابینبکات. جه‌خت له‌وه‌شده‌کاته‌وه که ناتوانن سه‌دا سه‌د کۆنترۆڵى هاتنى ده‌رمان بۆ ناو هه‌رێم بکه‌ن و ده‌ڵێت ده‌توانن له‌سه‌دا 90ى هاتنى ده‌رمان کۆنترۆڵ بکه‌ن، هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌هه‌موو شوێنه‌کان نیه‌و به‌شێکى ده‌خاته ئه‌ستۆى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ئاسایش تا رێگرى له‌ده‌رمانى ته‌زویرو خراپ بکه‌ن. هاوڵاتی: ده‌وترێت 175 کۆمپانیاى ده‌رمان له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه، ئایا ته‌حه‌مولى ئه‌م هه‌موو کۆمپانیایه ده‌که‌ن؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: تائێستا ده‌رمان وه‌کو بازاڕێکى ئازاد ته‌عامولی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، هه‌ندێک مه‌رجمان داناوه له‌هه‌ر که‌سێکدا هه‌بێت ناتوانین بڵێین ده‌رمان مه‌هێنه، مه‌سه‌له‌ن ده‌بێت پزیشکى ده‌رمانسازى هه‌بێت و رێگه‌پێدراو بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانیهوهو مه‌خزه‌نى ده‌رمانى هه‌بێت، له 24/8/2016وه گهشتوینهتە ئه‌و قه‌ناعه‌ته نوسراومان کردوه له‌ساڵى 2017 دامه‌زراندنى ده‌زگاى گشتى ده‌رمانى و کۆمپانیاى نیشتمانى ده‌رمان که‌حکومه‌ت خۆى سه‌رپه‌رشتى بکات، که‌خۆى ده‌رمان و پێداویستى پزیشکى بهێنێت و بۆ که‌رتى گشتى و تایبه‌ت دابینى بکات زه‌روره‌تێکه، بۆ رێگه‌گرتن له‌ده‌رمانى قاچاغ و ده‌رمانى ته‌زویرو به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى ده‌رمان، بۆ رێگه‌گرتن له رێکه‌وتنى پزیشکى دهرمانسازو کۆمپانیاى ده‌رمان. ئێمه ریفۆرمى زۆرمان کردووه له‌که‌رتى ته‌ندروستیدا له‌ساڵى 2012وه کهچومهته وه‌زاره‌ت، ریفۆرممان ده‌ستپێکردووه هه‌ر لهپشکنینى ده‌رمان و کوالێتى کۆنترۆڵ ده‌رگاکه‌ى له 2012 داخرابوو، دواى ئه‌وه کوالێتى کۆنترۆڵ مانگانه هه‌زارو 100 باج پشکنینى بۆ ده‌کات، له‌سه‌دا 90ى ده‌رمانه‌کان که‌دێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه له‌تواناماندایه پشکنینى بۆ بکه‌ین، ستێکهرو نرخمان داناوه. هاوڵاتی: به‌ڵام کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه کۆمپانیایه‌کى نیشتمانى کۆنترۆڵى ده‌رمان بکات له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کوردستاندا تادهرمانى ته‌زویر کۆتایى پێبهێنرێت؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: به‌ڵێ له 2017وه کۆمپانیاى نیشتمانى ده‌رمان دابنرێت وه‌ک باسمکرد، چۆن پێش ساڵى 1990 له‌عێراق کۆمپانیایه‌کى نیشتمانى هه‌بوو ده‌رمانى بۆ که‌رتى حکومه‌ت و تایبه‌ت دابینده‌کرد، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌م دامه‌زراوه‌یه دابنێین هه‌نگاوى باشمان ناوه‌و به‌م نزیکانه بانگه‌وازێک بڵاوده‌که‌ینه‌وه پێوه‌ر داده‌نێین کێ به‌شدارى بکات له‌م ده‌زگا نیشتمانیهى ده‌رماندا. هاوڵاتی: ئه‌م کۆمپانیاو ده‌زگا نیشتمانیه چۆن داده‌مه‌زرێنن، که‌رتى تایبه‌ت تێیدا به‌شدار ده‌بێت؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: له‌سه‌دا 51ى ئه‌م کۆمپانیا نیشتمانیه بۆ حکومه‌ت ده‌بێت و له‌سه‌دا 49ى بۆ که‌رتى تایبه‌ت ده‌بێت. هاوڵاتی: دواى دامه‌زراندنى ئه‌وه نامێنێت هه‌ر کۆمپانیایه‌کى ده‌رمان به‌ئاره‌زووى خۆى ده‌رمان بێنێته کوردستانه‌وه؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: تا ئه‌وکاته‌ى ئه‌و کۆمپانیا نیشتمانیهى ده‌رمان داده‌نێین، به‌ته‌مای چه‌ند رێوشوێنێکى ترین، ئه‌و مه‌رجانه‌ى هێنانى ده‌رمان قورس ده‌که‌ین، له‌کۆمپانیایه‌کى ده‌رمان ئاماده‌بوین کۆمه‌ڵێک مه‌خزه‌نى دروستکردوه بۆ ده‌رمان که پله‌ى و راده‌ى شێى مواسه‌فات بوو، ده‌مانه‌وێت وا بکه‌ین چیتر هه‌موو که‌س نه‌توانێت مهخزهنێکى بچوکى هه‌بێت و ده‌رمان بهێنێت و مه‌رجى زیاتر‌و قورستریان بۆ داده‌نێین، ده‌بێت هه‌ندێ رێوشوێن دابنێین ده‌رمان هێنان هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندى زیاترى بدرێتێ. هاوڵاتی: تاچه‌ند گونجاوه به‌رپرسانى ته‌ندروستى هه‌رێم کۆمپانیاو مه‌دخه‌لى ده‌رمانیان هه‌بێت؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: کۆمپانیاى ده‌رمان و مه‌دخه‌لى ده‌رمان پزیشکى ده‌رمانسازه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى لهوهزارهتهکهى مندا ئیش ده‌که‌ن ده‌رمانسازن، پزیشکى ده‌رمانسازیش به‌پێى یاساى سهندیکاکهى خۆى رێپێدراوه یاخود کۆمپانیا یامهدخهل یا سهیدهلییهى به‌ناوه‌وه بێت و به‌پێى یاسا ئه‌و حه‌قه‌ى پێدراوه، چۆن دکتۆر حه‌قى پێدراوه عیاده‌ى هه‌بێت، سهیدهلانیش حه‌قى پێدراوه مه‌دخه‌ل و سهیدهلهو کۆمپانیاى ده‌رمانى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌پله باڵاکاندا ئیش ده‌که‌ن هیچیان کۆمپانیاى ده‌رمانیان نیه، ئه‌وانه‌ى لهکوالێتى کۆنترۆڵ ئیش ده‌که‌ن کۆمپانیایان به‌ناوه‌وه نیه. هاوڵاتی: WHO رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى تا چه‌ند رازین له‌وه‌ى ته‌ندروستى کوردستان ده‌گوزه‌رێت؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: زۆرجار کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا کردوون و زۆرجار ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌وه رازین له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ده‌ڵێن توانیوتانه ملیۆنێک و 600 هه‌زار ئاواره به‌ڕێوه‌به‌رن، که‌رتى ته‌ندروستى ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه‌ى بۆ هاتووه، جگه له‌وه‌ى له‌شه‌ڕى تیرۆردا ئێمه زیاتر لهههزارو 100 کیلۆمه‌تر سنورمان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوو سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى، هیچ گله‌ییان له‌ئێمه نه‌کردوه‌و ده‌ستخۆشییان کردوه. هاوڵاتی: ده‌رمان به‌قاچاغ ده‌هێندرێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه، بۆ ناتوانن رێگرى لێبکه‌ن؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: مه‌سه‌له‌ى ده‌رمان فره ره‌هه‌نده، هه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نیه، ئه‌وه‌ى پێمانکراوه تیمه‌کانى ئێمه پزیشکى ده‌رمانسازمان له‌بازگه‌کان و ده‌روازه سنوریه‌کان داناوه‌و سیستممان داناوه که‌ده‌رمان چۆن دێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌و چۆن پشکنینى بۆ ده‌کرێت و نمونه‌ى لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا هه‌رده‌م داوامان له‌بازگه‌کان و ده‌روازه‌کان و ده‌زگاکانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ئاسایش زیاتر بوه‌ستن و رێگرى له‌هێنانى ده‌رمانى قاچاغ بگرن، به‌رنامه‌ش وایه که‌سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبونه‌وه‌یه‌کى گه‌وره بۆ ئه‌م پرسى ده‌رمانه بکه‌ن که رێگرى له‌هاتنه ژوره‌وه‌ى ده‌رمان به‌قاچاغ بکرێت. ئێمه له‌هه‌موو خاڵه سنوریه‌کان و بازگه‌کان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لێ نیه، ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى تر چاودێرى بکه‌ن. هاوڵاتی: هه‌ندێ به‌رپرسى ناو حزبه سیاسیه‌کان به‌تایبه‌ت حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات بازرگانى به‌ده‌رمانه‌وه ده‌که‌ن و خاوه‌نى کۆمپانیاى ده‌رمانن، ئێوه وه‌کو وه‌زاره‌ت تۆمه‌تبار ده‌کرێن که‌ناتوانن رێگریان لێبکه‌ن له‌هێنانى ده‌رمانى خراپ یا ته‌زویر یا هه‌ندێ ده‌رمان ده‌هێندرێت پشکنینى بۆ ناکرێت؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: 225 کۆمپانیاى ده‌رمان تۆمارکراوه له‌لامان، مه‌سه‌له‌ن کۆمپانیاکه به‌ناوى دهرمانسازێکهوهیه که له‌وه‌زاره‌تى بازرگانى ناویان هه‌یه، ئیتر ئێمه خۆ نازانین له‌پشتى ئه‌م کۆمپانیایانه‌وه کێ هه‌یه، ئێمه ئه‌و نوسراوه ره‌سمیانه ده‌بینین نازانین کێیه، وه‌کو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و کوالێتى کۆنتڕۆڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌رمانیان هێناوه به‌پێى یاسا هاورده‌ى ده‌رمانیان کردوه‌و داخڵى هه‌رێم بوون، ئیجرائاتمان کردوه، به‌ڵام وه‌ک وتم هه‌موو شوێنێک ئێمه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لێنین، داوا ده‌که‌م که مه‌سه‌له‌ى ده‌رمان موکافه‌حه بکه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن بهێنردێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه. هاوڵاتی: له‌وڵاتێکى وه‌کو ئه‌ڵمانیا کهوڵاتێکى به‌ناوبانگه له‌ڕووى ته‌ندروستیه‌وه به‌قه‌ده‌ر هه‌رێمى کوردستان کۆمپانیاى ده‌رمانى نیه، هه‌رێم ئه‌م ژماره زۆره کۆمپانیایه‌ى بۆ چیه؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: له 2016 و 2017 من ئه‌وه‌م باسکردووه، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش وتومه کهکۆمپانیایهکى نیشتمانى ده‌رمان دابمه‌زرێت، ئه‌گه‌ر کۆمپانیاى نیشتمانى ده‌رمانیشمان بۆ دروستنه‌بوو، ده‌بێت ژماره‌ى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى له‌هه‌رێمدان که 225 کۆمپانیان فیعله‌ن ده‌بێت که‌مبکرێته‌وه، به‌راورد به‌وڵاتانى تورکیا‌و ئه‌ڵمانیاو وڵاتانى تریش ژماره‌ى کۆمپانیاکانى ده‌رمان زۆرن وه‌ک تۆ وتت پێویستمان به‌م ژماره زۆره‌ى کۆمپانیاى ده‌رمان نیه.
هاوڵاتی: ره‌نجده‌ر رزگار، دیار عومه‌ر له‌کاتێکدا به‌رپرسانى هه‌رێم بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن هه‌ولێر ده‌که‌ن بهدوبهى و تادێت شه‌قامی نوێ دروستده‌که‌ن و باڵه‌خانه به‌رزده‌که‌نه‌وه، له لایه‌کى تره‌وه گهنجانێکى بێکار که‌وتونه‌ته ژێر وتاری توندى هه‌ندێک له‌پیاوانى ئاینی که خه‌ریکه ئارامی ئه‌و شاره ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه. هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی هه‌رێم دانپێدانانى گروپێکى سه‌ر به داعشی له‌هه‌ولێر بڵاوکرده‌وه، که تێیدا مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی له‌ناو گروپه‌که‌دا بوو، که مه‌لایه‌کى دیاری هه‌ولێره‌وه له وتاره‌کانیدا جه‌خت له‌سه‌ر جیهادکردن ده‌کاته‌وه، له‌و دانپێدانه‌دا که به‌ڤیدیۆ بڵاوکرایه‌وه، مه‌لا ئیسماعیل باس له‌وه‌ده‌کات که‌چۆن گه‌نجان له‌ناو مزگه‌وته‌که سه‌ردانیان کردوه‌و پێکه‌وه باسی داعشیان کردوه. له‌دواى راپه‌ڕین و ساڵانى نه‌وه‌ده‌کان، فکری سه‌له‌فی جیهانى له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى کوردستان بڵاوبووەوه، له‌وانه‌ش شاری هه‌ولێر، که‌گروپێک لهسهلهفهییه جیهادیهکانى هه‌ولێر دواتر له‌ناوچه‌ى هه‌ورامان چونه ریزی جوندولئیسلامه‌وه به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌لا کرێکار، که‌ئێستا له‌نه‌رویج نیشته‌جێیه. سه‌له‌فی جیهادی گروپێکن بڕوایان بهڕوبهڕووبونهوهى ده‌سه‌ڵاداران هه‌یه له‌ڕێگه‌ى هێزه‌وه که‌ئه‌وان به «جیهاد»ی ده‌زانن، هه‌روه‌ها هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و ئه‌و هێزانه‌ى تر ناوده‌نێن مورته‌د «هه‌ڵگه‌ڕاوه« که به‌پێی بووچونى ئه‌وان ئه‌و که‌سانه ده‌بێت بکوژرێن ئه‌گه‌رچی نوێژیش بکه‌ن و خۆیان به‌موسوڵمان بزانن. زۆرینه‌ى ئیسلامی له‌کوردستان هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌م رایه نین و بڕوایان به به‌شداری سیاسی هه‌یه. سه‌له‌فی جیهادی له کوردستان رێکخستنى گه‌وره‌یان نیه، به‌ڵام که‌سانێکیان هه‌یه که ده‌توانێت سۆزی ئاینى گه‌نجان و مێردمنداڵان بۆ خۆى رابکشێت. مانگى پێشوو سێ مێرمنداڵ له به‌یانیه‌کى زوودا هێرشیان کرده‌سه‌ر باڵەخانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر، که بەپێی ئه‌و دانپێدانه‌ى ئاسایش بڵاویکرده‌وه، له ژێر کاریگه‌ری مه‌لا ئیسماعیل سوسهییدا بوون. ئه‌مه‌ش دیدێکى تری ئه‌و هه‌ولێره نیشانده‌دات که مه‌یلی به «کابول» کردنى هه‌ولێر لاى ئه‌و ره‌وته هه‌یه، له‌کاتێکدا به‌رپرسان ده‌ڵێن شاره‌که ده‌که‌ین به دوبه‌ى. سه‌ید سدیق که‌پرانى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى به‌هاوڵاتی وت «له‌دواى ئه‌وه‌ى وه‌ک وه‌زاره‌ت هه‌ستمان کرد که‌وا نیمچه فه‌وزایه‌ک هه‌یه له‌گوتارى ئایینى له‌هه‌رێمى کوردستان که به‌ره‌و ئاقارێکى خراپ هه‌نگاوده‌نێ، له‌مانگى ١١ى ساڵى ٢٠١٦ کۆنفڕانسێکیان بۆ رێکخستنه‌وه‌ى گوتارى ئایینى» وتیشی «ده‌بێت مینبه‌رى مزگه‌وته‌کان دوربێت له‌کارو مه‌رامى سیاسى و مزگه‌وت دوربێت لهتهکفیرکردن و تهشهیرو ناوزڕاندنى خه‌ڵک یاخود فتوادان» له‌باره‌ى ئیجرائات به‌رامبه‌ر به‌مامۆستایانى ئایینى وتی «ئیجرائاتى ئیدارى له‌گه‌ڵ مامۆستایان کراوه، چونکه مامۆستایانى ئاینیش فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تن، به‌ڵام هیچ ئیجرائاتێک به‌نه‌فه‌سى سیاسى نه‌کراوه«. هه‌ندێک لهچاودێرێکى سیاسی -ئیسلامى، ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گرن که‌خۆیان رێگه‌یان خۆشکردوه بۆ گه‌شه‌کردنى ئه‌و رهواتهـ ئه‌مه‌ش له پێناو ململانێی سیاسی‌دا. مه‌سعود عه‌بدولخالق شاره‌زا له‌سیاسه‌تى ئیسلامى سیاسى به هاوڵاتی وت «هه‌ولێر نه‌ک وه‌کو دوبه‌ى به‌ڵکو ههولێرهکهى پێشتریش نه‌ماوه«. وتیشی « ئه‌وه‌ى من زانیاریم هه‌بێ ده‌سه‌ڵات رێگه به‌جۆره بیروباوەڕێک ده‌دات که له‌کوردستان هه‌بێت، ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ى توندوتیژییه ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌گوترێت وه‌هابى یا سه‌له‌فى یا سعودى له‌م قوتابخانانه داعش و قاعده دروستده‌بێ». له‌هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى دوو ملیون هاوڵاتى زیاتر هه‌فتانه گوێ له‌وتارى هه‌ینى ده‌گرن، به‌ڵام هه‌ندێکیان سه‌ر به‌ڕه‌وتى سه‌له‌فی و سه‌له‌فی جیهادین. مه‌سعود عه‌بدولخالق وتى «ئه‌و مامۆستایانه‌ى توندوتیژى ئه‌نجامده‌ده‌ن حهقوانییه هیچ جۆره نه‌رمییه‌ک و مامه‌ڵه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ بکرێ، هه‌ر که‌سێک ههرمامهڵهیهکى کرد من پێم باشه به‌توندترین شێوه سزابدرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه چۆن سزاى مامۆستاى ئاینى ده‌درێ، حه‌قوایه سزاى ئه‌وانه‌ش بدرێ، ئه‌وانه‌ى قاچاخچێتیان له‌گه‌ڵ داعش کرد له‌نه‌وت کڕین و ده‌رمان و له‌ئۆتۆمبێل و چه‌ک پێدان». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ندێک له چاودێرانى سیاسی- ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداران تۆمه‌تبارده‌که‌ن به‌هۆکاری گه‌شه‌کردنى فیکری سه‌له‌فی له‌کوردستان، به‌ڵام پارتى دیموکراتى کوردستان که له‌هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتداره ده‌ڵێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ دیموکراسى و پێکه‌وه ژیانن به‌ڵام هه‌ندێک له‌وتاره ئاینیه‌کان ده‌بنه هۆى هاندانى گه‌نجان. سیروان ناشاد، ئه‌ندامى ده‌زگاى رۆشنبیر‌و راگه‌یاندنى پارتى دیموکراتی کوردستان به هاوڵاتی وت «به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پارتى رووبه‌ڕوى توندڕه‌وى و توندوتیژى ده‌بێته‌وه، ده‌یه‌وێ بنهبڕى بکات، ئه‌وه مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا. پارتى شه‌ڕى هه‌موو توندڕه‌وێک ده‌کات، چونکه ده‌زانێ دواجار ئه‌مه بهڵایهکهو وه‌کو مۆته‌که‌یه‌ک وایه«. وتیشی «وتارى به‌شێک له‌مزگه‌وته‌کان که‌سانێک به‌رهه‌م دێنن تا ده‌گاته ئه‌و کۆمه‌ڵه گه‌نجه‌ى که‌هیچ ئاگایان له‌چه‌مکه‌کان و بنه‌ما دینییه‌کان نییه، دێن که‌تنێک یا کارێک له‌م شێوه‌یه ده‌که‌ن ئارامى ئه‌و خه‌ڵکه ده‌شێوێنن» سیروان ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه «که توندڕه‌وى ئاینى بێ یا که‌لتورى بێت، له‌هه‌موو دونیادا هه‌یه، بۆنمونه ده‌بینى له‌ئه‌مریکا که‌سێک بهدهمانچهیهکهوه هێرش ده‌کاته‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێک منداڵ ده‌کوژێ و کۆمه‌ڵێک که‌تن ده‌کات». وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمى کوردستان له‌مانگى 11ى ساڵى 2016، کۆنفڕانسێکیان به‌ست، ده‌ره‌نجامى ئه‌و کۆنگره‌یه ئه‌وه‌بوو که‌ده‌بێت وتارى سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌کانى هه‌رێمى کوردستان یه‌کبخرێت. پێش ئه‌وه‌ى په‌لاماره‌که‌ى 23ى تهمموز بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ى پارێزگاری هولێر ئه‌نجامبدرێت، ئاسایش مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی له‌ماڵه‌که‌ى خۆى ده‌ستگیرکرد، دواتر له ڤیدیۆیه‌کی دانپێداناندا ئه‌و مه‌لایه وتى که‌ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌و گهنجانهوهى به داعشیشه‌وه هه‌یه. دواى رووداوه‌که ده‌یان که‌سی تر له‌هه‌ولێر ده‌ستگیرکراون. نه‌جیب موحسین، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ناوخۆ له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌هاوڵاتی راگه‌یاند، «لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه‌و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ده‌ستگیرکراون، لێکۆڵینه‌وه‌کانیش به‌ره‌وپێشه‌وه چووه‌و دواى گه‌یشتن به‌ئه‌نجام، ده‌ره‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشکراده‌کرێ و ئێمه‌ش ئاگادار ده‌بین». رووداوی هێرشەکردنەسەر بینای پاریزگای هەولێر کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی ئاشکرابوو تەمەنیان کەمەو مێردمنداڵن. هێرشەکە سێ مێردمنداڵ ئەنجامیاندا کە دانیشتووی گەڕەکی قه‌ڵاتی نوێن لەهەولێر. دوای روداوەکە کاتێک تیمی هاوڵاتی گه‌یشته ئەو گه‌ڕه‌که، ئەوەی بینی پیرو گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌کان هه‌ریه‌که پۆل پۆل له‌سوچێکه‌وه باس باسی رووداوی پەلامارەکەی پارێزگای هه‌ولێر دەکەن که لەلایەن سێ کوڕی گهڕهکهکەیان ئەنجامدراوە. مامۆستایه‌کی ئەو قوتابخانەیەی کە سێ مێردمنداڵەکەی لێبووە، به هاوڵاتی وت «ئه‌و وێنانه‌م بینی تاسام، هه‌رسێکیان ده‌ناسم ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌قوتابی من بوون هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بوو، به‌تایبه‌ت بیلال هه‌ر دراوسێمان بوو، یه‌کێک بوو له کوڕه بێکێشهکانی کۆڵانەکەمان، زه‌ره‌و زیانی بۆ که‌س نه‌بوو، ئه‌وانی دیکه‌ش له قوتابخانه بێ کێشه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و شته شاراوه‌یه که‌س له‌ناو دڵی که‌س نیه». عه‌بدوڵا دوکاندارێکی ئەو گه‌ڕه‌که‌یه ده‌ڵێت «هه‌موومان ئه‌م کارەیمان پێ هەڵەبوو، به‌س ده‌بێ بڵێین هۆکار چیه؟ گه‌نج له‌قه‌ڵاتی نوێ له‌بۆشاییه‌کی زۆر ده‌ژین ئیشوکار نیه گه‌ڕه‌کێکی په‌راوێزخراوه، هیچ پاخچه‌یه‌ک و پارکێک و په‌یمانگایه‌ک و خولێکی لێ نیه، هیچ شتێکی لێ نیه ئه‌و گه‌نجانه خۆیانی پێ سه‌رقاڵ بکه‌ن». پسپۆڕانى بوارى ده‌روونى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن بێکاریی هۆکارێکى به‌هێزه بۆ ده‌رکه‌وتنى دیارده‌کانى خۆکوژى و تاوانه‌کان له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌کاریدا، به‌تایبه‌ت له‌ته‌مه‌نى ئه‌و که‌سانه‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر بیناى پارێزگاى هه‌ولێریان ئه‌نجامدا. محه‌مه‌د جوتیار پسپۆرى ده‌روونى به هاوڵاتی وت «قۆناغى ته‌مه‌نى هه‌رزه‌کارى به‌تایبه‌تى (14-18) ساڵى به‌قۆناغى (ده‌مارگیرى و توڕه‌یى) ناسراوه، هه‌رزه‌کار له‌م قۆناغه‌دا هه‌ندێ جار ده‌مارگیرى ده‌بێت له بیروباوه‌ڕ و پیرۆزییه‌کان، حه‌زى لهمنافهسهکردنه چونکه ئه‌و ده‌یه‌وێ که‌سایه‌تى خۆى بسەلمێنێ» وتیشى «له‌و قوناغه‌دا هه‌ست به ئازایه‌تى و به‌هێزى خۆى ده‌کات، هه‌رده‌م ده‌یه‌وێ خۆى پێشه‌نگ بێت، ئه‌وه‌ى که‌خۆى به‌ڕاستى داده‌نێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجامده‌دات». له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه گه‌نج له‌هه‌رێمى کوردستان به‌چه‌ند قۆناغێکدا رۆیشتووه، که ئه‌وانیش قۆناغه‌کانى شه‌ڕی براکوژیی و دوو ئیداره‌یی و روکردنه تاراوگه، به‌م دواییانه‌ش بێکاری‌و گه‌نده‌ڵی له‌داموده‌زگاکانى حکومه‌تدا بێهواییان لای گه‌نجان دروستکردوه. محه‌مه‌د جوتیار وتى «کاتێ ده‌وڵه‌وت لایه‌نى فه‌رهه‌نگى و په‌روه‌رده‌یى فه‌رامۆش ده‌کات، تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه به‌په‌روه‌رده‌یه‌کى ناته‌ندروست په‌روه‌رده ده‌بن و ره‌چاوى به‌ها ئاینى و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ناکه‌ن، به‌مه‌ش دیارده‌کانى کوشتن و تیرۆر‌و گه‌نده‌ڵى و دزى و هه‌موو دیارده ناشارستانیه‌کان زیاتر ده‌بن».
ئه‌یاز مزوورى. هه‌ولێر ئه‌مڕۆ به‌شێک له یه‌که‌مه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگاکانى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م بیناى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گردبوونه‌ته‌وه و داواى دامه‌زراندن ده‌که‌ن، ئهوهشدهخهنهروو ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر بڕیارێکى ئه‌رێنى وه‌رنه‌گرن به‌رده‌وام ده‌بن له ناره‌زایه‌تییه‌کانیان. ده‌رچوه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کى کورت جاده‌ى شه‌ست مه‌ترى به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیان داخست و دواتر کردیانه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌کیان خوێنده‌وه‌و ئه‌ماژه‌یان به‌وه کردبوو که ده‌بێ ئه‌مجاره بڕیارى دامه‌زراندیان وه‌ربگرن . ده‌رچوه یه‌که‌مه‌کانى زانکۆ‌و په‌یمانگاکان له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک و هه‌ڵه‌بجه و کۆیه‌وه هاتبوون و ده‌رچووى ساڵى 2015 ـ 2016 و ژماره‌یان هه‌زار و دووسه‌د که‌سه. محمد ئه‌کره‌م یه‌کێک له یه‌که‌مه‌کانى زانکۆى کۆیه به سایتى هاوڵاتى وت" دوو ساڵه به‌رده‌وام به‌ڵێنى دامه‌زراندنمان ده‌درێت، به‌ڵام هه‌ر جاره و به بیانووه‌ک دواده‌خرێت". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌مڕۆ هاتوون بۆ وه‌رگرتنى وه‌ڵامێکى یه‌کلایکه‌ره‌وه و ئه‌وێ چوڵ ناکه‌ن تا بڕیارێکى ئه‌رێنى وه‌رنه‌گرن. هه‌روه‌ها کۆسار بایز یه‌کێکى دیکه‌یه له یه‌که‌مه‌کانى په‌یمانگاى ته‌کنیکى بۆ سایتى هاوڵاتى باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وان نزیکه‌ى 70 یه‌که‌مه‌کانى هه‌رێم له‌م خۆپێشاندانه‌دا ئاماده‌بوون و به‌نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو یه‌که‌مه‌کانى هه‌رێمى کوردستان" "تا کاتژمێر 5ى ئێواره بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه وه‌رنه‌گرین بڕیارى مانه‌وه ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران"، کۆسار واى وت. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌وه ده‌خاته‌روو که نوسراوى دامه‌زراندنى یه‌که‌مه‌کانیان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووه. عه‌باس ئه‌کره‌م، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به‌سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا نوسراوێکمان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووه و بڕیارى دامه‌زراندنیشیان لاى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه".
کۆمپانیای دیلۆیت ئەمڕۆ دووشەممە راپۆرتی سێهەمی لەبارەی وردبینی كەرتی نەوت و گازی كوردستان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت داهاتی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵی نەوتی هەرێم ملیارێک و 663 ملیۆن دلار بووە راپۆرتەکە تایبەتە بە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت لە ماوەی نێوان 1-1-2018 تاوەکو 31-3-2018 کە تێیدا دەلێت نەوتی خاوی هەناردەکراو بە بۆری 28 ملیۆن و 337 هەزار و 999 بەرمیل بووە. هەروەها ئاماژە بەوەدەکات ئاڵوگۆڕی نەوتی خاو بەرامبەر دیزڵ و سووتەمەنی نەوتی قورس بۆ بەکارهێنان لە وێستگەکانی وزەی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان 559 هەزار و 341 بەرمیل نەوت بووە. هەروەها فرۆشتنی نەوت بە پاڵاوگەکان 609 هەزار 649 بەرمیل بووە و فرۆشتنی ناوخۆ 996 هەزار و 458 هەزار بەرمیل بووە. بەپێی راپۆرتەکەی دیلۆیت، لەماوەی ئەو سێ مانگەدا تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی فرۆشراوی کوردستان بە بۆری 54.81 دۆلار بووە. بەڵام هەر بەرمیلێکی نەوتی تانکەر بە 49.27 دۆلار فرۆشراوە. دیلۆیت دەڵێت، کۆی بەهای نەوتی خاوی فرۆشراو (یەک ملیار و 559 ملیۆن و 412 هەزار و 410 دۆلار) بووە. هەروەها بەهای فرۆشتنی نەوتی خاوی گواستراوە بە تانکەر (20 ملیۆن و 117 هەزار و 37 دۆلار) بووە. کۆی بەهای نەوتی خاو و کۆندێنسەیتی فرۆشراو (84 ملیۆن و 179 هەزار و 334 دۆلار) بووە. لە بەشی کۆتایی راپۆرتەکەدا بەناوی رێڕەوی دارایی، کۆی داهات و خەرجییەکانی تێدایە، کە بەمجۆرەیە: - کۆی بەهای نەوتی خاو و كۆندێنسەیتی فرۆشراو (هەناردەکراو لەڕێی بۆری و تانكەر، و فرۆشتنی ناوخۆ): 1 ملیار و 663 ملیۆن و 708 هەزار و 781 دۆلار. - سافی جووڵە ( الحركة النقدیة ) لە رەسیدی حیساباتی كڕیارەكان (بەبێ پێدانی پارەی پێشەکی): 428 ملیۆن و 760 هەزار و 513 دۆلار. - سوود و رسووماتی دیكە پەیوەندیدار بە كڕیارەكانەوە: 13 ملیۆن و 731 هەزار و 436 دۆلار. - پارەدان بۆ شایستەی دارایی بەرهەمهێنەرانی نەوت: 459 ملیۆن و 263 هەزار و 330 دۆلار. - خەرجییە گشتییەکانی دیكە جگە لەوانەی سەرەوە لەلایەن یان لە بری حکومەتی هەرێمی کوردستان: 336 ملیۆن و 819 هەزار و 106 دۆلار. - داهاتی سەربار لە ڕێككەوتنی مۆڵەتدانى تایبەت بە بۆری هەناردەکردن: 223 ملیۆن و 455 هەزار و 47 دۆلار. سافی داهاتی وەرگیراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی فرۆشتنی نەوت و چالاکییە پەیوەندیدارەکان: 648 ملیۆن و 589 هەزار و 443 دۆلار. حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوامدەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی راپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بەپشتبەستن بە سەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاونیشتمانییان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوامدەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە. ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز پێشبینیدەكات كە رپۆرتی چوارەمی كۆمپانیای (دیلۆیت) سەبارەت بە ئەنجامی وردبینی و پێداچوونەوە بۆ هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی دووەمی ساڵی 2018 (1ی نیسان تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2018) لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا بڵاوبكرێتەوە. دەقی راپۆرتەکەی دیلۆیت فۆرمی نامیلكەیەكی هاوپێچ بۆ روونكردنەوەی برگەكانی ڕاپۆرتی دیلۆیت
ئارا ئیبراهیم چوار لایه‌نه‌که به دیلۆگى نیشتمانى و پرۆژه‌ى هاوبه‌ش که له خزمه‌تى هاوڵاتیانى کوردستان بێت بچنه به‌غدا، لاریشیان نییه له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى به پرۆژه‌یه‌کى نیشتمانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى عێراق بکه‌ن و مه‌رجى ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخى هه‌رێمى کوردستانیان هه‌یه به‌تایبه‌ت که په‌یوه‌ندى لایه‌نه‌کان لهوپرى لاوازیدایه. پاش هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى به‌شێک له‌ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کورسى لایه‌نه‌کان وه‌ک خۆى ماوه‌یه‌وه ئه‌مه‌ش چوار لایه‌نه‌که‌یان نیگه‌ران کردووه به‌شێوه‌یه‌ک که جارێکى تر تانه له شێوازى به‌رێوه‌چونى ههژمارکردنهوهکه ده‌که‌ن. هه‌ریه‌که له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمهڵو هاوپه‌یمانى و یه‌کگرتوو دوێنێ 11ى ئاب له به‌یاننامه‌یه‌کى هاوبه‌شدا باسى دیالۆگى نیشتمانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا کرد که پێکه‌وه بریار ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌کیان بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى نه‌داوه. رێبوار که‌ریم مه‌حمود، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" بریاریانداوه وه‌ک چوار لایه‌نه‌که به‌هاوبه‌شى کار بکه‌ن بۆ دیالۆگى نیشتمانى له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام ده‌کرێت به پرۆژه‌یه‌کى گه‌وره‌ى نیشتمانى کار بۆ خه‌ڵکى کوردستان بکه‌ین". ده‌رباره‌ى ئه‌و پرۆژه هاوبه‌شه‌ى پارتى و یه‌کێتى ئاماده‌یان کردووه و ده‌یانه‌وێت لایه‌نه براوه‌کانى هه‌ڵبژاردن به‌شداربن له‌و پرۆژه‌یه‌دا، ئایا ئه‌وان له‌گه‌ڵیدا ده‌بن، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه که "پرۆژه‌ى هاوبه‌ش له‌پێناو خزمه‌تکردنى خه‌ڵکدا هیچ گرفتێکمان له‌گه‌ڵیدا نییه". له‌لایه‌کى تره‌وه، عه‌بدوستار مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"بریارمان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شداریمان کرد له خولى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێکه‌وه به‌شدارى ده‌که‌ین، میکانیزمه‌که ده‌زانێت که ده‌بینه یه‌ک فراکسۆن یا هه‌ر لایه‌نه‌و فراکسۆنى خۆى جیاواز ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئامانجمان یه‌ک بێت". ده‌رباره‌ى پرۆژه هاوبه‌شه‌که‌ى پارتى و یه‌کێتى، عه‌بدوستار مه‌جید وتى"کێشه‌که ئه‌وه‌یه ده‌بێت پارتى و یه‌کێتى ئه‌م دۆخه چاک بکه‌نه‌وه، ئاوا هیچ که‌سێک قه‌ناعه‌ت ناکات ئه‌و ته‌فاهومه له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى بکرێت". هه‌روه‌ها به‌رپرسه باڵاکه‌ى کۆمه‌ڵ وتیشى" قورسه چاو له‌هه‌موو ئه‌و وه‌زعه‌ى رابردوو بنوقێنێت، بۆ داهاتوو ئه‌گه‌ر بچێته به‌رژه‌وه‌ندى کورده‌وه هه‌مومان یه‌ک پرۆژه‌مان هه‌بێت، پرۆژه‌که نه‌ک پارتى و یه‌کێتى بینوسن پرۆژه‌یه‌ک بهێنن باسى داواکارییه‌کانى کوردى تێدا بێت ئه‌وه ئه‌و شتانه‌یه که هاوڵاتى ئێمه قازانجى تێدا ده‌کات جا مافه ده‌ستوریی و یاساکانه ئه‌وه باشتره". پێشیوابوو پارتى و یه‌کێتى ژینگه‌یه‌کیان دروست کردووه که قورسه له‌گه‌ڵیاندا بیت" با جارێ ئه‌م دۆخه نائاساییه چاکبکه‌نه‌وه". به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو پێیوایه له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى ده‌کرێت بکرێت به‌قازانجى هاوڵاتیان. قاسم گه‌ڵاڵى وتیشى" چوار لایه‌نه‌که ده‌توانن دیراسه‌ى پرۆژه‌که‌ى پارتى و یه‌کێتى بکه‌ن و دواتر پێکه‌وه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه". هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به چه‌ند به‌رپرسێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه کرد، به‌شێکیان پێیانوابوو زووه جارێک قسه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه بکرێت.
یاد قوربانی ڕیکاردۆ ڤیلانۆڤا، ڕۆژنانوسێکى ئیسپانیه و له ساڵى 2011دا ده‌چێته سوریا بۆ ڕوماڵکردنى شۆڕشى سوریا دژ به به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام له کۆتایى 2013دا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام (داعش) ده‌ستگیر ده‌کرێت. رۆژنامه‌نوسه ئیسپانییه‌که، چیرۆکى ده‌ستگیرکردنى و گه‌رانه‌وه‌ى بۆ کوبانێ بۆ ده‌زگاى میدیایى بى بى سى ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت:"هه‌شت مانگ له زیندانێکى داعشدا و له‌گه‌ڵ 18زیندانیى تردا که زۆربه‌یان ڕۆژنامه‌نوسى بیانیبون به‌سه‌ر ده‌بات، چوار ئه‌ندامى داعش که هه‌ر چواریان پێکه‌وه له ڕۆژئاواى شارى له‌نده‌نه‌وه هاتون و په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه کردوه و به "The Beatles" ناویان ده‌رکردووه، که 27که‌سیان سه‌ربڕیوه". به‌پێى زانیارییه ناره‌سمییه‌کان پێشبینى ده‌کرێت ریکاردۆى ئیسپانى، له‌لایه‌ن حکومه‌تى ئیسپانیاوه له‌به‌رانبه‌ر پاره له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئازاد کرابێت پاش هه‌شت مانگ له ده‌ستگیرکردنى. ڕیکاردۆ ڤیلانۆڤا، ڕۆژنانوسێکى ئیسپانی ریکاردۆ له‌درێژه‌ى گێرانه‌وه‌ى چیرۆکه‌که‌یدا بۆ بى بى سى ئاماژه به دوو "تیرۆرست" ده‌کات که له به‌ریتانیاوه چونه‌ته ناو داعشه‌وه‌و بونه‌ته هۆى کوژرانى چه‌ندین رۆژنامه‌نوسى بیانى. ریکاردۆ ده‌ڵێت:"له چوار داعشه به‌ریتانییه‌که دانه‌یه‌کیان له 2015دا به بۆردمانێکى فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کان گیان له‌ده‌ستده‌دات و دانه‌یه‌کى تریان له زیندانێکى تورکیادایه. دوانه‌که‌ى تر به ناوه‌کانى (ئه‌لێکساندا کۆتێ) و (ئهلشافیع ئه‌لشه‌یخ) دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه له ڕۆژائاوا ده‌ستگیر ده‌کرێن ئێستا له زیندانێکى نادیاردا و له ژێر چاودێرى ئه‌مریکیه‌کاندا ده‌ستبه‌سه‌رن. کاتێک ڕیکاردۆ ده‌زانێت که دوان له زیندانیکهران و ئهشکهنجهدهرهکانى ده‌ستگیرکراون له ڕۆژائاوا ده‌یه‌وێت بڕواته‌وه بۆ سوریا تا بیانبینێت. کوینتین سۆمه‌رڤیل که بۆ ده‌زگاى میدیاییBBC کارده‌کات ده‌ڕوات تا چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ دوو تیرۆرسته‌که بکات و ڕیکاردۆش ببینێت کاتێک زیندانیکهرهکانى ده‌بینێته‌وه. ڕیکاردۆ پێشتر له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسه‌که‌یBBC داده‌نیشێت و پێى ده‌ڵێت: "ته‌نها ده‌مه‌وێت چاو ببڕمه چاویانه‌وه". ئه‌و وه‌ک زۆرێک له گیراوانى جه‌نگ زۆر حه‌ز ناکات بیره‌وه‌ریه‌کانى بگێڕێته‌وه به‌س ده‌ڵێت که ڕۆژانه ده‌هاتن و له‌و 19زیندانیه لێیان هه‌ڵده‌بژارد و ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌دان و لێیان ده‌کوشتن، دواى کوشتنیشیان ڤیدیۆیان ده‌گرت و ڤیدیۆکانیان پشان ده‌داینه‌وه. له میانه‌ى گیراوه‌کاندا ڕۆژنامه‌نوسى به‌ریتانى و ئه‌مریکى و یابانى و ڕوسى تیابوه و یه‌کێکیان که له گرته ڤیدیۆییه‌کى داعشدا کوژرا و بڵاوکرایه‌وه، جه‌یمز فۆڵیى ڕۆژنامه‌نوسى ئه‌مریکیبوو که له‌گه‌ڵ ڕیکاردۆدا زیندانى بووه. دواى ئه‌وه‌ى ڕیکاردۆ ده‌چێته کۆبانى و داوا له هێزه کوردیه‌کان ده‌کات تا چاوى پێیان بکه‌وێت ئه‌وان ڕ‌ازى ده‌بن و له‌گه‌ڵ ڕۆژنامهنوسهکهى BBCدا ده‌چنه ئه‌و زیندانه‌ى دوو داعشه بهریتانیهکهى لێ زیندانیکراوه. سه‌ره‌تا ڕۆژنامهنوسهکهى BBC ده‌چێته ژوره‌وه بۆ لاى (کۆتی) و (ئه‌لشه‌یخ)، ئه‌وان زۆر به بێباکى له‌گه‌ڵى داده‌نیشن و ڕه‌تى ده‌که‌نه‌وه ئه‌وان هیچ یه‌کێک له‌و تۆمه‌تانه‌یان کردبێت که ده‌درێته پاڵیان و ده‌ڵێن: "هاتینه ناو داعش تا خۆمان بمانپارێزن له‌و ئاژاوهیهى ئه‌وکاتى سوریا". ئه‌لشه‌یخ به پێکه‌نینه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسه‌که قسه ده‌کات و یارى به تهزبیحهکهى ده‌کات، کاتێک ڕۆژنامه‌نوسه‌که باسى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى گروپه‌که‌یان ده‌کات که له 2015دا کوژرا و پێشبینى ده‌کرێت سه‌ربڕى زۆرێک له گرته ڤیدیۆییه‌کان بێت، کۆتى ده‌ڵێت"ئه‌و هاوڕێم بوو و له ناوه‌ڕاستى ڕه‌قه کوشیان، ده‌یانویست وا له ئێمه‌ش بکه‌ن." له میانه‌ى قسه‌کانیاندا ڕیکاردۆ دێته ژوره‌وه و ته‌ماشایان ده‌کات، به وته‌ى ڕۆژنامهنوسهکهى BBC هه‌ڵسوکه‌وت و ده‌موچاوى دوو تیرۆرسته‌که ده‌گۆڕێت و ده‌ڵێن چیدى نامانه‌وێت قسه بکه‌ین و دواى بینینى ئه‌و وه‌ڵامى هیچ پرسیارێک ناده‌نه‌وه و مایکرۆفۆنه‌کانیان فڕێ ده‌ده‌ن. ڕیکاردۆ به‌رده‌وام سه‌یریان ده‌کات، له کۆتاییدا دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌چێته ده‌ره‌وه له په‌نجه‌ره‌که‌وه ده‌یه‌وێت کۆتا وێنه‌یان بگرێت، به‌ڵام یه‌کێک له تیرۆرسته‌کان هه‌ڵده‌ستێت و هه‌وڵ ده‌دات په‌نجه‌ره‌که دابخات، به‌ڵام ڕیکاردۆ وێنه‌که‌ى خۆى ده‌گرێت. ئه‌و له کۆتاییدا ده‌ڵێت: "جه‌یمز و ستیڤن و ده‌یڤد و ئاله‌ن و پیته‌ر، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له لایه‌ن ئه‌م چوار تیرۆرسته‌وه کوژران مرۆڤى گه‌وره‌بون، ئه‌وان ڕوو به ڕووى مه‌رگ بونه‌وه به‌ڵام ئه‌مان کاتێک شارى ڕقه رزگارکرا ئه‌و دوو تیرۆرسته یه‌که‌م که‌سبون که ڕایانکرد." تا ئێستا نازانرێت ده‌ستگیرکردنى ئه‌و دوو"تیرۆرسته" که به ره‌گه‌ز به‌ریتانین و لاى کوردانى رۆژئاوا ده‌ستگیر کراون چاره‌نوسیان چى لێ ده‌کرێت له‌به‌رانبه‌ر تیرۆرکردنى رۆژنامه‌نوسه بیانییه‌کاندا.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ له سلێمانى زانکۆى نێوده‌وڵه‌تیى قه‌یوان کرایه‌وه و له وتارێکدا جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"له خۆم و حکومه‌ته‌مان راده‌بینم به‌ڵێنى باشتربوونى دۆخى دارایى و ئابوورى کوردستان بده‌ین". زانکۆى UTM یه‌کێکه له باشترین زانکۆکانى مالیزیا له به‌شه‌کانى ته‌کنه‌لۆژیا و ئه‌ندازیاریی. له‌ساڵى 1930 وه‌ک قوتابخانه‌یه‌کى ته‌کنه‌لۆژیا ده‌ستى به‌کار کرد. دواى 15 ساڵ بووه ئه‌کادیمیایه‌کى ته‌کنه‌لۆژیا و له‌کۆتاییشدا له‌ساڵى 1975 کرایه زانکۆ. ئێستا یه‌کێکه له باشترین زانکۆکانى مالیزیا له‌و بواره‌دا و هه‌موو ساڵێکیش له لیستى باشترین زانکۆکانى جیهان ناوى هه‌یه. زانکۆى قه‌یوان بۆ خوێندنى 2018-2019 خوێندکار وه‌رده‌گیرێت و خوێندنیش به‌زمانى ئینگلیزیه. مامۆستا و ستافهکانى زانکۆکه به رێژه‌ى 50٪ بیانى ده‌بن، کوالێتییهکهشى له‌لایه‌ن زانکۆى نێوده‌وڵه‌تى UTM چاودێریی، هه‌ڵسه‌نگاندن و گه‌ره‌نتى ده‌کرێت. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م پرۆگرامه‌کانى خوێندنیش له زانکۆى قه‌یوان - UTM له‌لایه‌ن زانکۆى نێوده‌وڵه‌تى UTM -ى مالیزیاوه داده‌نرێت. له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا له‌کاتى کردنه‌وه‌ى زانکۆى قه‌یوان قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: "بێجگه له کێشه سیاسییه نێوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کان، به‌هۆى چه‌ند هۆکارێکى وه‌کو دابه‌زینى نرخى نه‌وت و شه‌ڕى داعش و هاتنى ئاواره‌یه‌کى زۆر، کوردستان که‌وته به‌رده‌م قه‌یرانى جۆراوجۆره‌وه، که کاریگه‌ریى راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنى کوردستان و جێبه‌جێکردنى به‌شێکى زۆرى به‌رنامه‌کانى حکومه‌ته‌که‌مان هه‌بوو". قوباد تاڵه‌بانی، ئاماژه‌ى به چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان کرد و وتى "به خۆشحاڵییه‌وه ئێستا به‌شێکى زۆرى ئه‌و کێشانه خه‌ریکن چاره‌سه‌ر ده‌بن، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى چاکسازى کارگێڕى و داراییه‌کانمان، که‌م که‌م خه‌ریکه ده‌چینه‌وه سه‌ر ئه‌و ستراتیژییه‌ى که داماننابوو، بۆیه ئێستا له خۆم و حکومه‌ته‌مان راده‌بینم به‌ڵێنى وه‌به‌رهێنانى زیاتر‌و باشتربوونى دۆخى دارایى و ئابوورى کوردستان و به‌رده‌وامبوونى چاکسازییه‌کانمان بده‌ین". جێگرى سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان باسى کێشه کولتوورییه‌کانى کرد و گوتی: " له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه گرنگى پێویست به زانسته‌کانى وه‌کو بیرکارى و زانستى مرۆڤایه‌تى و زمان و مێژوو و جوگرافیا نه‌دراوه و ئه‌مانه نه‌بوونه به خه‌ونى تاکى کوردی، له‌برى ئه‌وه، سیاسه‌ت و ململانێ سیاسییه‌کان جێگه‌ى هه‌موو ئه‌مانه‌یان گرتووه‌ته‌وه، ئه‌م که‌شوهه‌وا سیاسییه ناته‌ندروسته‌ى ئێستاش، ئه‌نجامى ئه‌و راستییه‌یه، تاکه چاره‌سه‌ریش ریفۆرمکردنى سهرهتاسهریى په‌روه‌رده و خوێندنه". هاوکات ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه ده‌توانن وڵات پێشبخه‌ن و به‌هێزى بکه‌نه‌وه، "وا بکه‌ین، پزیشک، پارێزه‌ر، سیاسته‌مه‌دار و نووسه‌ر، وه‌رزشوان و مامۆستا، ئه‌ندازیار و کرێکار و هونه‌رمه‌ند و خاوه‌نکار و فرۆشیار دروست بکه‌یت تا هه‌موویان خاوه‌ن که‌رامه‌تى پارێزراو و خه‌ونى خۆیانبن، چونکه بۆ هه‌ر که‌سێک خه‌ونى خۆى به‌رزترین و پیرۆزترینه و نابێت هه‌موو کۆمه‌ڵگه سه‌رقاڵ بکرێت به‌کێشه و ململانێ سیاسییه‌کان". جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم هیواى خواست زانکۆى نێوده‌وڵه‌تى قه‌یوان (UTM) وه‌کو مۆدێلێکى نوێى زانکۆى پیشه‌یى و ته‌کنۆلۆژى خزمه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکات و بتوانێت به‌شێوازێکى نوێ و سه‌رده‌میانه و به به‌هاى به‌رزى ئه‌کادیمی، خزمه‌تگوازرییه‌کان پێشکه‌ش بکات.
سازدانى مه‌عروف مه‌جید حاکم سه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆکى ده‌سته‌ی ژینگه باس به کێشه گرفته‌کانى ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و هۆکارى سه‌ره‌کى پیس بونى ژینگه ده‌خاته ئه‌ستۆى حکومه‌ت. حاکم سه‌مه‌د له دیمانه‌یه‌کى هاوڵاتى دا ئاماژه به‌وه‌ده‌کات ئه‌و بره پاره‌یه‌ى له تازه‌کردنه‌وه‌ى ساڵانه‌ى ئۆتۆمبیل وه‌رده‌گیرێت به‌ناوى ژینگه‌وه تا ئێستا هیچی نه‌دراوه به ده‌سته‌ى ژینگه. هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان له ئێستادا ده‌توانێ به ده‌سته‌یه‌ک کاره‌کانى ژینگه رایی بکات یان پێویستبوو وه‌زاره‌تێک یان ئه‌نجومه‌نێکى سه‌ربه‌خۆیی تایبه‌تى هه‌بوایه؟ سه‌مه‌د محه‌مه‌د: به‌دڵنیاییه‌وه ده‌سته‌یه‌ک به‌م پێکهاته‌یه‌ى ئێستاوه ، وه‌ک ده‌سته‌ى پاراستن و چاککردنى ژینگه، ناتوانێ به‌سه‌ر گرفته ژینگه‌ییه‌کاندا زاڵ بێت ، که رۆژ له دواى رۆژ کێشه‌و گرفته ژینگه‌ییه‌کان زیاتر و کاریگه‌رییه خراپه‌کانیان رونتر ده‌رده‌که‌ون . به شێوه‌یه‌کى گشتى هه‌یکه‌لى حکومه‌تى هه‌رێم پێویستى به پێداچونه‌وه‌یه‌کى گشتى و ریشه‌یی هه‌یه ، پێویسته ئه‌و ده‌سته‌و فه‌رمانگانه‌ى کار بۆ ژینگه ده‌که‌ن له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تێکى گه‌وره و به‌هێز و خاوه‌ن بریار کۆبکرێنه‌وه ، نییه‌تى حکومه‌ت هه‌رێم بۆ پرسى ژینگه زۆر له‌وه زیاتره تاکو ئێستا به کرده‌یی کراوه، وه ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ژینگه له ئێستادا پێویستى به ده‌ستکارى کردن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێز و کاریگه‌ر بێت. هاوڵاتى : بچوککردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت بۆ ده‌سته چى واتایه‌ک ده‌به‌خشێت؟ ئایه ئه‌مه به‌که‌م سه‌یرکردنى ژینگه نییه؟ یاخود بوونى وه‌زیرێک به پێویست نازانیت بۆ ئه‌وه‌ى کێشه ژینگه‌ییه‌کان بگه‌یه‌نێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران؟ سه‌مه‌د محه‌مه‌د: بچوککردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت بۆ ده‌سته کاریگه‌رى نه‌گه‌تیڤى هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ندێک له کاره‌کان و قورسایی ده‌سته، چونکه سه‌رۆکى ده‌سته به‌شدارى کۆبونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ناکات ، تا له‌وێ به‌رگرى بکات له ژینگه و بابه‌ته ژینگه‌ییه‌کان و هه‌روه‌ها داکۆکى بکات له بابه‌ته ژینگه‌ییه‌کان و بیان خاته ناو بریاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێ بابه‌ت پشتگیرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى پێویسته، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت بوایه ئه‌وا وه‌زیره‌که‌ى زیاتر ده‌یتوانى ئه‌و پاڵپشتییه به ده‌ستبهێنێت، وه له ئێستاوه هه‌وڵمان داوه له کابینه‌ى داهاتوودا ژینگه وه‌زاره‌تێکى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت. هاوڵاتى: هۆکرى چییه ته‌نها له پێنج شوێن فهرمانگهتان هه‌یه‌و له شار‌و شارۆچکه‌کانى تر هیچ فهرمانگهیهکتان نییه؟ سه‌مه‌د محه‌مه‌د: تاوه‌کو ئێستا له هه‌رێمدا ته‌نها له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک و ئیداره‌کانى راپه‌رین و گه‌رمیان، فه‌رمانگه‌مان هه‌یه که پێویسته له چه‌ندین شوێنى تر فه‌رمانگه بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى دۆخى قه‌یراناوى هه‌رێم نه‌مانتوانیوه ئه‌وه بکه‌ین ،وه پێویستیش ناکات له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کان فه‌رمانگه‌مان هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه کاره‌کانمان چاودێرى کردنه. شێواز زۆره بۆ چاودێرى کردنى و سود بینین وه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى تر ئیشى ژینگه مه‌یدانییه نه‌ک له چوارچێوه‌ى ئۆفیس و چوار دیواردا . هاوڵاتى : له رووى لێپرسینه‌وه و ده‌سته چى ده‌سه‌ڵاتێکى هه‌یه به‌رامبه‌ر سه‌رپێچییه ژینگه‌ییه‌کان؟ سه‌مه‌د محه‌مه‌د: به گوێره‌ى یاسای ژماره هه‌شتى ساڵى 2008 ده‌رچووه ، کۆمه‌ڵێک سزاى دیارى کردووه، به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى که پێشێلکارى ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر ژینگه، وه‌کو ئاگادار کردنه‌وه راگرتنى کاره‌که، لێسه‌ندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى کارکردن، داخستن، سزادان و غرامه‌کردن و به‌ندکردن، ئه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ن که ده‌سته ده‌توانێ ئه‌نجامى بدات. هاوڵاتى: له هه‌رێمى کوردستان سندوقێک هه‌یه به‌ناوى سندوقى ژینگه‌یی تا چه‌ند کارایه؟ سه‌مه‌د محه‌مه‌د: سندوقى ژینگه به گوێره‌ى ماده‌ی ژماره 10 له یاسای ژماره 8ى پاراستن و چاککردنى ژینگه، رێنمایی ته‌واوى بۆده‌رکراوه و دامه‌زاوه، ئه‌و سندوقه کارده‌کات و ئه‌و پارانه‌ى له سزادان کۆده‌کرێنه‌وه ده‌خرێنه ناو ئه‌و سندوقه‌وه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چه‌ندان جار داوامان کردووه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتى سه‌رفکردنى بدات به ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ى له پێناو خزمه‌تکردنى ژینگه کارى پێبکه‌ین، تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتمان پێنه‌دراوه بۆیه ئه‌م سندوقه نه‌خراوه‌ته خزمه‌تى ژینگه‌وه . هاوڵاتى : برێک پاره به‌ناوى ژینگه له‌کاتى تازه‌کردنه‌وه‌ى ساڵانه‌ى ئۆتۆمبیل له شۆفێران وه‌رده‌گیرێت ئه‌و پاره‌یه بۆ خزمه‌تى ژینگه و ده‌درێت به ئێوه؟. سه‌مه‌د محه‌مه‌د: ئه‌و بره پاره‌یه‌ى له تازه‌کردنه‌وه‌ى ساڵانه‌ى ئۆتۆمبیل وه‌رده‌گیرێت به‌ناوى ژینگه‌وه تا ئێستا یه‌ک تاکه دینارى نه‌دراوه به ده‌سته‌ى ژینگه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ خزمه‌تى ژینگه به‌کار نه‌هاتووه، خه‌ڵکیش واده‌زانن ئه‌وه ده‌سته‌ى ژینگه‌یه پاره‌یان لێوه‌رده‌گرێت، بۆیه ته‌نها بهدناوییهکه بۆ ده‌سته ماوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و پاره‌یه بۆ ژینگه سه‌رف بکرێت . هاوڵاتى: له هه‌رێمى کوردستان به پله‌ی یه‌ک کێ هۆکارى پیسبوون و تێکدانى ژینگه‌یه ، حکومه‌ت به‌رپرسان، که‌رتى تایبه‌ت، هاوڵاتیان؟ سه‌مه‌د محه‌مه‌د: هه‌مویان هه‌ر یه‌که‌و به رێژه‌یه‌ک کاریگه‌رییان هه‌یه ، هۆکارى سه‌ره‌کى پیس بونى ژینگه بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه ئه‌و ده‌توانێت به یاسای و به‌هێز رێگرى بکات له زۆربه‌ى پێشێلکارییه‌کان و و سزادانى ئه‌و که‌س و کارگانه و کۆمپانیایانه‌ى ژینگه پیس ده‌که‌ن و تێکى ده‌ده‌ن، وه هۆکارێکى تر نزمى ئاستى هۆشیارى خه‌ڵک یه‌کێکه له کێشه گه‌وره‌کانى ژینگه و هۆکارى سه‌ره‌کى پیسبونى ژینگه‌یه . هاوڵاتى: بونى چه‌ندین پاڵاوگه‌ى نه‌وت له کوردستان تاچه‌ند هۆکارن بۆ پیسبونى ژینگه، ئایا مۆڵه‌تى فه‌رمیی کارکردنیان هه‌یه ؟ سه‌مه‌د محه‌مه‌د: ئه‌و پاڵاوگانه‌ى له هه‌رێمدا هه‌ن هیچیان رێگه پێدراونین و مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه، زۆربه‌یان له‌سه‌ر زه‌وى کشتوکاڵى دانراون، کاریگه‌رى خراپیان له‌سه‌ر هه‌رسێ ره‌گه‌زى ژینگه( هه‌وا ئاو خاک) دروست کردووه، هیچ سهڵامهتییهک فه‌راهه‌م نه‌کراوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى له‌وێ کار ده‌که‌ن، کوالێتى به‌رهه‌مه‌کانیان خراپه، تاکه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه دابخرێن، رێگه به چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌کى ستاندارى جیهانى پێشکه‌وتوو بدرێت ،ئێمه له رێگه‌ى داواکارى گشتییه‌وه داوامان دژى هه‌موو پاڵاوگه نایاساییه‌کان جوڵاندووه. بۆیه‌که‌مجار حکومه‌تى هه‌رێم بریارى دا له ساڵى 2008 وه‌زاره‌تێک به‌ناوى ژینگه‌وه دروست بکات، دواى چوار ساڵ حکومه‌ت بریارى دا وه‌زاره‌ته‌که بچوک بکاته‌وه بۆ ده‌سته ، دواى چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه‌دا حکومه‌ت بیرى له‌وه کرده‌وه جارێکى تر بیکاته‌وه به وه‌زاره‌ت و له هه‌مان کاتدا ئه‌و ده‌سته‌یه وه‌زیرێکى هه‌رێم بۆ کاروبارى ژینگه و سه‌رۆکى ده‌سته‌یه‌ک سه‌رپه‌رشتى ده‌کرد، له ئێستادا ده‌سته‌ى پاراستن و چاککردنى ژینگه وه‌کو سه‌رجه‌م ده‌سته‌کان و وه‌زاره‌ته‌کانى تر‌ى حکومه‌ت ته‌نها کار بهرێکهرن و ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌نجامى بده‌ن، بۆیان ناکرێ و به ده‌ست چه‌ندین کێشه و گرفتى ئیدارى و ته‌کنیکییه‌وه دهناَڵینن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا رەخنەی گرت لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا و هەروەها وتی ئەوانەی فەتحولا گولەنیان لە ئامێز گرتووە "ناتوانن" وانەی دیموکرسی ئەوان بدەن. سەرکۆماری تورکیا، رەجەب وتی "ئەوانەی کە فەتۆچییە نزمەکانیان لە باوەشی خۆیان گرتووە و، لە ڤێلاکان میوانداریان دەکەن و ھیچ ھەنگاوێک لەبارەیانەوە ناھاوێژن، ناتوانن وانەی دیموکراسی بە ئێمە بدەن". ئەردۆغان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئەمەریکا وتی "چارەسەری کێشەکان بە ھێمنی و دانوستان و دیپلۆماسی دەبێت. بەدەر لەمانە ھەر رێگایەک بەرەو ھەڵدێر دەڕوات". ئەم قسانەی ئۆ‌ردۆگان دوای ئەوە دێت کە ئەمەریکا سزای زیاتری خستە سەر تورکیا و بەهای لیرە زیاتر دابەزی. دواتر هەر ئەمڕۆ ئۆردۆغان لەگەڵ ڤلامیر پوتنی سەرۆکی روسیا ئەنجامدا تایبەت بە چەند پرسیکی ئابوری نیوان هەردولا. ئەردۆغان وتیشی "گفتوگۆم لەگەڵ بەرێز پوتین ئەنجامدا و ئەمساڵیش ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری رووسی بەرەو تورکیا دێن. پێموایە نزیکەی شەش ملیۆن گەشتیار لە رووسیاوە دێن. پەیوەندییەکانی نێوان ئێمە زیاتر بەھێز دەکات". هەر ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان داوای لە هاولاتیان وڵاتەکەی کرد ئه‌وه‌ی دۆلار و یۆرۆ و زێڕی هه‌یه با بچێت له بانكه‌كانمان به لیره‌ی توركی بیگۆڕێته‌وه بۆ ئەوەی نرخی لیرە دانەبەزێت ئەوەشی بە "خه‌باتێكی نیشتمانی" ناوبرد. رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی جموجۆڵی دراوی بیانی به‌رامبه‌ر دراوی نیشتیمانی توركیا لە وتارێکدا وتی "هیچ نیگەران مەبن، دۆلار و ئه‌و شتانه ئێمه‌یان پێ ناوه‌ستێندرێت. ئه‌وه‌ی دۆلار، یۆرۆ و زێڕی هه‌یه با بچێت له بانكه‌كانمان به لیره‌ی توركی بیگۆڕێته‌وه. ئه‌وه خه‌باتێكی نیشتمانی و ناوخۆییه. ئه‌وه وه‌ڵامی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی جه‌نگی ئابوورییان له دژی ئێمه راگه‌یاندووه". دوای ئەم قسانەی ئۆردۆغان نرخی لیرە ١٥% دابەزینێکی تری تۆمار کرد. ترەمپ رایگەیاند لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلاردا دوای ئەوەی ئەمریکا سزای ئەو ولاتەی دا. هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەینی رایگەیاند لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلاردا دوای ئەوەی ئەمریکا سزای ئەو ولاتەی دا. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا وتی "بڕیارمدا بە دووهێندە کردنی گومرکی سەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی پەیوەست بە تورکیا بەو پێیەی دراوەکەیان، لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلاری زۆر بەهێزی ئێمە! ئەلەمنیۆم ئێستا دەبێتە 20% و ئاسنیش 50%. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لەم کاتەدا باش نین." ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا لە وەڵامی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا وتی "ئه‌گه‌ر ئەوان دۆلاریان هه‌بێت ئێمه گه‌ل و مافی خۆمان و خودامان هه‌یه". لیره‌ی توركی ڕۆژ به ڕۆژ له به‌رانبه‌ر دۆلار و یۆرۆ زیاتر به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. نرخی یه‌ك دۆلار بوو به 6.8 لیره‌ی توركی. ئەمەش دوای ئەوە هات ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنال-ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، شاندی تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی پاستۆر بروونسۆن سەردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردبوو، به‌ڵام سەرکەوتوو نەبوون له هه‌وڵه‌كانیان. ئەم وتانەی ئۆردۆغان لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە 5.26 لیرە مامەڵەی پێوە کرا، ئەمڕۆش گەیشتە ٦.٨ لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی. هاوکات ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنال دەڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ گەیشتووەتە ئاستێك كه ڕێكاری نوێتر له به‌رانبه‌ر توركیا بگرێته‌به‌ر. پێشتر کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری وه‌ستاندنی فرۆشتنی فرۆکەی F35ی به توركیا دابوو، هەروەها دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكیش سزای به‌سه‌ر ٢ وه‌زیری توركیادا سه‌پاندبوو.
سازدانی: هاوڵاتی فرێدریکە گیردینک، ژنە ڕۆژنامەنوس و نوسەرێکی هۆڵەندیە و بۆ ماوەی نزیکەی 10 ساڵ تەنها ڕۆژنامەنوسی بیانی بوە کە لەشاری ئامەدی باکوری کوردستان جێگیربووە. دوای دەستگیرکردن و دەرکردنی لەتورکیا لەساڵی ٢٠١٥دا، دووبارە دەگەڕێتەوەو لە ٢٠١٦دا وەک ڕۆژنامەنوسێکی بیانی ماوەی ساڵێک لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە بەسەردەبات. لەئێستادا کتێبێکی بەناوی «ئەم ئاگرە هەرگیز نامرێت – ساڵێک لەگەڵ پەکەکە» بڵاوکردۆتەوە کە لەمانگی پێنجی ئەمساڵدا بەزمانی هۆڵەندی چاپکراوە. ئەم کتێبەی دەبێت بەدوەم کتێبی لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بەدۆزی کورد، پێشتر کتێبێکی بەناوی «ڕەشەکوژی ڕۆبۆسکیەوە» چاپکردوەو لە چاوپێکەوتنێکی پێشتریدا لەگەڵ لەساڵی ٢٠١٤دا ڕایگەیاند کە «ئەردۆغان بەرپرسە لەڕەشەکوژیەکە». لەچاوپێکەوتنێکی تایبەت بە هاوڵاتی دا هۆکاری دەرکردنی لەتورکیا و چیرۆکی ساڵێک ژیان لەگەڵ پەکەکەو بیروڕاکانی لەسەر تورکیا‌و پەکەکەو هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو. هاوڵاتی: هۆکاری دەستگیرکردن و دەرکردنت لەتورکیا چی‌بوو؟ فرێدریکە: دوای ئەوەی لەسێپتەمبەری ٢٠١٥دا لەگەڵ گروپێکدا خۆپیشاندانێکمان کرد‌و بەربەستێکی مرۆییمان دروستکرد لەناوچەی یوکسیکۆڤا لەشاری هەکاری، لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی تورکیاوە دەستگیرکراین و ئاگادارکراینەوە ئەو ناوچەیەی ئێمە لێیبوین هاتنە ناوەوە بۆی قەدەغەبوە. لەڕاستیدا من ئاگاداری ئەوە نەبووم کەچونە ناوچەکە قەدەغەبوە، ڕەنگە گەر بمزانیبایە نەچومایەتە ئەوێ، لەوانەشبوو هەر ڕۆشتبام! بەهەرحاڵ ماوەی دوو شەو لەگەڵ ٣٠ کەسی تر بەو هۆکارە دەستگیرکراین. دوابەدوای بەربوونم، بەتۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و با ری مەدەنی و مەترسییەک لەسەر تەندروستی گشتی» لەلایەن دوو جەندرمەی تورکەوە برام بۆ ڤان و لەوێوە بەرەو ئیستەنبوڵ و سواری فڕۆکەیەک کرام و نێردرامەوە بۆ ئەمستەردام.هاوڵاتی: کەی گەڕایتەوەو چۆن پەیوەندیت بەپەکەکەوە کرد؟ فرێدریکە: دەمویست بگەڕێمەوە بۆ باکوری کوردستان. دوای دوو مانگ لەدەرکردنم، لەنۆڤەمبەری ٢٠١٥دا گەڕامەوە. کاتێک گەڕامەوە بیرۆکەیەکی شێتانەم بۆ هات کەساڵێک لەگەڵ پەکەکە بەسەربەرم و کتێبێک لەو بارەیەوە بنوسم. یەکەم ڕۆژنامەنوسی بیانیم کە بۆ ماوەیەکی وا دوورودرێژ لەگەڵ پەکەکە مابێتمەوە. هەوڵمداوە لە کتێبەکەمدا وەک ڕۆژنامەنوسێک هۆکاری چەکهەڵگرتنی پەکەکەو هەبونی ژنێکی زۆر لەو هێزەداو باسی منداڵەکانی تەمەنیان ژێر 18 ساڵە لەو هێزەدا بخەمەڕوو. پەکەکە لەبەرانبەر مانەوەو کارکردن لەسەر کتێبەکەم وەک ڕۆژنامەنوسێک لەگەڵیان تەنها یەک داواکارییان لێم هەبوو ئەوەش ئەوەبوو کە لەو ڕێنماییە ئەمنیانە لانەدەم کە بۆم دادەنێن و منیش داواکەیانم جێبەجێکردو کێشەیان لەگەڵم نەبوو. زیاتر هەوڵمدەدا لەگەڵ گەریلاکان بدوێم وەک لەفەرماندەرەکانی پەکەکە، بەڵام لەگەڵ هەندێک لە پلەباڵاکانیش قسەمکردووە. هاوڵاتی: ڕات چیە بەرانبەر بەفیکری پەکەکە؟ پێت وانیە بەدروشمی وەک «بێ سەرۆک ژیان نابێت» شێوازێک لە شەخسپەرستی و چەقبەستوویی فیکری لەنێو ڕێخراوەکەدا بونی هەبێت؟ فڕێدریکە: پەکەکە توانی فیکری سیاسیی خۆی لەساڵی نەوەتەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێت دوای ئەوەی بینیان چۆن سۆسیالیزم لەمەیدانی سیاسی‌دا فەشەلی هێناو بوو بەهۆکاری دروستبوونی حوکمی تۆتالیتاری و ڕەشەکوژی. گۆڕانکاری فیکری لەپەکەکەدا زۆر ڕوویداوە، هەتا پەکەکە لەئێستادا خەونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی تێپەڕاندوە. بەڕای من پەکەکە گۆڕانکاری فیکری بەردەوامی بەخۆیەوە دیوەو هیوادارم ڕۆژێک ببینم دەوڵەتێکی تورکیا نەختێک وەک ئەوان بتوانن لەهەڵەو شکستەکانی خۆیانەوە فێرببن و واز لەو فیکرە فاشیستەیان بهێنن. زۆر لەگەڵ گەریلاکاندا لەسەر دروشمی «بێ سەرۆک ژیان نابێت دواوم». ئەوان زیاتر وەک کەسێک بیر لە ئۆجالان ناکەنەوە و چەمکی سەرۆک وەک هەموو ئەو بیروباوەڕو پرینسیپانە دەبینن کەئۆجالان دروستیکردوە. ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کەسەرۆک نەمێنێت ئەمانیش نامێنن، دروشمەکە سومبولی فیکری ئۆجالان و بەرخودانە. هەندێک لەگەریلاکان وا هەستدەکەن کەبون بەپەکەکە ژیانێکی نوێیان پێبەخشراوە و ئەمەش بەهۆی ئۆجالانەوە بووە. هاوڵاتی: ئایا پەکەکە منداڵی ژێر ١٨ ساڵان وەک گەریلا وەردەگرێت؟ ڕات لەسەر ئەمە چیە؟ فرێدریکە: چاپتەرێکی کتێبەکەم تایبەتکردووە بەم باسە. بەکورتی، کاتی خۆی وامدەزانی هەرکەسێک بچێتە چیاکان و ببێت بەپەکەکە لەوێ شەڕ دەکات و دەکوژرێت. بەڵام لەڕاستیدا سەرانسەری کوردستان ئاشتی تێدا نیەو حوکمی زۆرداری لەهەموو جێیەک هەیە. باشوری کوردستان لەم ڕووەوە جیاوازیی هەیە بەڵام لەوێش سیستەمی حوکمڕانی گەرەنتی ژیانێکی ئازاد ناکات، بۆ نمونە گەر لەگەڵ حزبە دەسەڵاتدارەکاندا نەبیت ئەگەری بەدەستخستنی کارێکی باشت کەمە. گەریلاکان دەڵێن لە ١٤ و ١٥ ساڵیەوە دەکرێت یەکێک ببێت بەگەریلا، ئەمە لەوانەیە لای ئێمە فیکرێکی بێمانابێت بەڵام ئەوان پێیان وایە تاکەمتر لەسیستەمی سەرمایەداری بمێنیتەوە زیاتر دەستەمۆی دەستی سەرمایەداری دەبیت. کاتێک قسەم لەگەڵ جەمیل بایک کرد ئەمەی ڕەتکردەوەو وتی ئێمە لەئێستادا گەریلاکانمان تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵانن. بەڵام لەڕاستیدا دەستنانێن بەڕووی خەڵکی ژێر هەژدە ساڵەوە گەر زۆر منداڵ نەبێت بەڵام سەرەتا وانەیان پێدەوترێت و ڕاهێنانیان پێدەکرێت تادەگەنە تەمەنی ١٨ ساڵان ئینجا دەبرێنە بەرەی شەڕ. یاسایە کەهیچ گەریلایەک لە ەرەی شەڕ نیە کەژێر ١٨ ساڵان بێت. هاوڵاتی: ڕات چیە بەرانبەر پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا‌و پەکەکە؟ هەرێم چۆن دەتوانێت هاوسەنگی ڕابگرێت لەنێوان پاڵپشتیکردنی کوردانی باکورو بەرژەوەندیەکانی لەگەڵ تورکیادا؟ فرێدریکە: پەیوەندی هەرێم و تورکیا جێی شەرمە. بارزانی سەربەخۆیی دەوێت بەڵام بەتەواوی پەیوەستە بەتورکیاوە. گەر ئەردۆغان بیەوێت سبەی دوکانی شمەکەکانی کوردستان بەتاڵ دەکات، هەرێمی کوردستان تەواو دەستی بەستراوەتەوە. هەرێم ڕێگا دەدات سوپای تورکیا بێت لەهەرێمدا مانۆڕی سەربازی بکات و هێرش بکاتە سەر دێهاتە کوردەکان. باخوێنەران ئەم هەڵسوکەوتەی هەرێم هەڵبسەنگێنن. هەرێمی کوردستان ناتوانێت هاوسەنگی بەم شێوەیە ڕابگرێت. گەندەڵی هێندە سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستانی تەنیوە کە بەهیچ شێوەیەک ناتوانن پاڵپشتی گەلەکەیان لە باکور بکەن. هەموو وشەیەکی پاڵپشتیی باشور بۆ باکور، هەموو شاندێکی باکور کەدەیبینن، شانۆییەک زیاتر هیچی تر نیە. گەر گۆڕانکاریەکی سەرتاسەری لەباشور ڕوونەدات ئەمە ناگۆڕدرێت، منیش پێشبینی گۆڕانکاریەکی وا ناکەم. پرۆفایل فرێدریکە گیردینک لەساڵەکانی نێوان ١٩٨٨ و ١٩٩٢دا لەهۆڵەندا کۆلێجی ڕۆژنامەوانی خوێندوەو دوابەدوای ئەوە لەچەند گۆڤارێک لەهۆڵەندا کاری کردوە. لەساڵی ٢٠٠٠-ەوە وەک ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆ دەستی بەکارکردوە. ساڵی ٢٠٠٦ ڕوودەکاتە تورکیا‌و لەوێ لەچەند شارێکی جیاواز کاردەکات و دوایی دەچێتە ئامەدو وەک تاکە ڕۆژنامەنوسی بیانی لەوێ کاردەکات. لەساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ ماوەی ساڵێک وەک ڕۆژنامەنوسێک مایەوە لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە. ئێستا لەهۆڵەندا جێگیرەو خاوەنی دوو کتێبە لەسەر کورد: -ڕەشەکوژی ڕۆبۆسکی (٢٠١٤) - ئەم ئاگرە هەرگیز نامرێت – ساڵێک لەگەڵ پەکەکە (٢٠١٨) کە لەئێستادا بەهۆڵەندی چاپدەکرێت و بەمنزیکانە بڕیارە بۆ ئینگلیزی وەربگێڕدرێت.
شاناز حه‌سه‌ن نه‌خۆشخانه‌ى چاندنى مۆخ له‌سلێمانى له‌ئێستادا بوه‌ته جێگه‌ى هیواى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى که‌پێویستیان بهچاندنى مۆخ هه‌یه‌و رێگه‌ى دووری ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیان بۆ نزیکبوه‌ته‌وه. به‌وته‌ى پزیشکانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، له‌ئێستادا جگه لهپارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان، نه‌خۆش لهپارێزگاکانى تر‌ى باشور‌و ناوه‌ڕاستى عێراقیشه‌وه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن و نه‌شته‌رگه‌ریی روو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌که‌ن. مانگى رابردوو 100هەمین نەشتەرگەریی چاندنی مۆخ لەنەخۆشخانەی شەهید شاسوار لەسلێمانی بەسەرکەوتویی ئه‌نجامدرا که بەپێی ئامارەکانی نه‌خۆشخانه‌که 86%ی چاندنی مۆخ بۆ نەخۆشەکان سەرکەوتو بوە. نه‌خۆشخانه‌ى چاندنى مۆخ له‌سلێمانى بۆ یه‌که‌مجار له 27/6/ 2016 کراوه‌ته‌وه‌و تائیستا 102 نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى مۆخى تێدا ئه‌نجامدراوه، 61ى لهڕهگهزى نێر، 41ى ره‌گه‌زى مێ، له‌و ژماره‌یه‌ش 71 که‌سیان له‌خۆیه‌وه مۆخى بۆ وه‌رگیراوه‌و 31 که‌سیشیان لهیهکێکى تره‌وه بۆى وه‌رگیراوه. له‌کۆى ئه‌و 102 چاندنه، 75 نه‌خۆشیان شێرپه‌نجه‌ى خوێنیان هه‌بووه‌و 27 که‌سه‌که‌ى تریشیان نه‌خۆشى تالاسیما بووه‌و 53 نه‌خۆشیان دانیشتووى پارێزگاى سلێمانى بون و 49 نه‌خۆشه‌که‌ى تریش، نه‌خۆشى پارێزگاکانى تربون. یوسف عیماد، منداڵێکى نه‌خۆشى تالاسیمایهو له شه‌ش مانگ دواى له‌دایکبونیه‌وه تائێستا کهتهمهنى نۆ ساڵانه، ده‌بوایه به‌رده‌وام مانگى دووجار خوێنى تێبکرایه، ئێستاش نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنى مۆخى بۆ ئه‌نجامدراوه. یوسف، ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ر یه‌کێک لهقهرهوێڵهکانى نه‌خۆشخانه راکشابوو، به‌ڵام دڵى هه‌ر له‌لاى یارییکردن بوو له‌لاى هاوڕێکانى و ماڵى خۆیان بوو، زوو زوو بهپورى ده‌وت کهچاودێرى ده‌کرد «که‌ى ئه‌ڕۆمه ماڵه‌وه، حه‌زم لهشفتهیه«. دایکى یوسف، به‌هۆى زۆر شه‌که‌تى و زۆر ماندویی و مانه‌وه‌یان له‌نه‌خۆشخانه، چوه‌ته‌وه ماڵى خۆیان تاپشوویهک بدات، له‌برى ئه‌و خوشکه‌که‌ى به‌دیار یوسفه‌وه له‌نه‌خۆشخانه دانابوو. عه‌تیه پورى یوسف وتى «زۆر سه‌خته منداڵێک گه‌وره بکه‌یت، کهنهخۆشیهکى ئاوا سه‌ختى هه‌بێت، هه‌ربۆیه به‌هۆى هیلاکى دایکیه‌وه، ئێستا منى لام و دایکیم نارده‌وه تاپشوویهک بدات». وتیشى «ماوه‌ى مانگێکه به‌رده‌وام له‌نه‌خۆشخانه ده‌مێنینه‌وه‌و پێویستى به‌چاودێرى ورد هه‌یه«. له‌کاتى سه‌ردانیکردنى ئه‌و جۆره نه‌خۆشانه رێنمایی په‌یامنێرى کرا که‌پێویسته له‌به‌ر ته‌ندروستى نه‌خۆش ده‌ست و هه‌موو که‌لوپه‌له‌کانى کارکردنمان پاکژبکرێنهوهو جلوبه‌رگى تایبه‌ت بپۆشین. عهتیهى پورى یوسف، لهدهموچاویدا ئه‌وه ده‌خوێنرایه‌وه کههیوایهکى بهچاکبونهوهى خوشکه‌زا نۆ ساڵانه‌که‌ى هه‌یه‌و به وت «ئه‌وه سێ رۆژه چاندنهکهى بۆ کراوه‌و پشت به‌خوا به‌م چاندنه رزگارمان ده‌بێت و خوشکه‌زا نازداره‌که‌م چاکده‌بێته‌وه«. ئه‌و نهشتهرگهریهى که له‌م نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌نجامده‌درێت برتییه لهچاندنى مۆخى ئێسقان، لهیهکێکى ساغه‌وه بۆ که‌سێک کهنهخۆشى شێرپه‌نجه‌ى خوێن، یاخود تالاسیماى هه‌بێت. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى کهپێویستى بهچاندنى مۆخ هه‌یه، دوو جۆر چاندن هه‌یه، چاندنى مۆخى ئیسقان له‌خۆیه‌وه بۆ خۆى، واته نه‌خۆشێکى شێرپه‌نجه‌ى خوێن کهچارەسەری کیمیایی ده‌درێتێ و به‌ره‌و چاکبونه‌وه ده‌چێت، به‌دڵنیاییه‌وه دروستدهبێتهوهو بۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام نه‌خۆشى تالاسیما یاخود ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى کهشێرپهنجههى خوێنیان هه‌یه و تواناى ئه‌وه‌یان نیه کهمۆخى خۆیان بۆ به‌کاربهێنرێت، چونکه لاوازبوون و به‌رگرییان نه‌ماوه، بۆیه له‌ڕێگه‌ى خوشک یان برایه‌کیه‌وه چاندنهکهى بۆ ده‌کرێت. به‌وته‌ى ئه‌و پزیشکانهى ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ئهنجامئهدهن، پێویسته ئه‌و ماوه‌یه‌ى کهمۆخهکه ده‌چێنرێته‌وه، لهمانگێکهوه تا 100 رۆژ له‌ژێر چاودێریدا بمێنێته‌وه، چونکه مهناعهى نه‌خۆشه‌که دێته خواره‌وه‌و بەرگری زۆر که‌م ده‌بێت، بۆیه پێویسته نه که‌س سه‌ردانى بکات و نه تێکه‌ڵی خه‌ڵک ببێت، چونکه له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت پژمهیهک ببێته‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسێک و به‌رگرى نه‌خۆشه‌که‌ش له‌و کاته‌دا سفره. پڕۆفیسۆر د.ئه‌نوه‌ر شێخه وه‌ک تاکه پزیشک له‌هه‌رێمى کوردستان و پسپۆڕ له‌بوارى چاندنى مۆخ، ماوه‌ى 16ساڵه گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان و خه‌ریکى پێگه‌یاندنى پزیشکى زیاتره له‌و بواره‌داو له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و 113 پزیشک بڕوانامەیان وەرگرتووە. ئه‌نوه‌ر شێخه به راگه‌یاند «به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێستا زۆربه‌ى ئه‌و پزیشکانهى پێمگهیاندوون له‌و بواره‌دا له‌نه‌خۆشخانه‌که کارده‌که‌ن و بونه‌ته پسپۆر له‌و بواره‌دا». ئه‌م پسپۆڕه ئه‌وه‌شى وت «له‌و 102 نهشتهرگهرییهى کهئهنجاممانداوه بۆ نه‌خۆشه‌کان، تائێستا 86 نه‌خۆشیان چاکبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش شتێکى زۆر دڵخۆشکه‌ره بۆ نه‌خۆشییه‌کى کوشنده‌ى وه‌ک شێرپه‌نجه«. ئه‌و پزیشکه پسۆڕه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد له‌ئیستادا نه‌خۆشێکى زۆرى تالاسیمایان هه‌یه کهپێویستى بهچاندنى مۆخ هه‌یه‌و زهختێکى زۆریان له‌سه‌ره و لهپارێزگاکانى تر‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقه‌وه سه‌ردانیان ده‌که‌ن. پێشتر هه‌ر نه‌خۆشێک بۆ چاره‌سه‌رى چاندنى مۆخ دهچووە ده‌ره‌وه‌ى وڵات و تێچووى هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک که له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌نجامدراوه 40 بۆ 50 هه‌زار دۆلارى تێده‌چوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویست بوو 100 رۆژ له ده‌ره‌وه بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌ئیستادا هه‌مان نه‌شته‌رگه‌ریی به نرخێکى زۆر که‌متر ئه‌نجام ده‌درێت. د. ئه‌نوه‌ر شێخه وتى «هه‌موو نه‌خۆشێک کهچاندنى مۆخى بۆ ده‌کرێت له‌ئێستادا لاى ئێمه ته‌نها 20 هه‌زار دۆلارى تێده‌چێت. هه‌ر نهشتهرگهریهکى چاندنى مۆخیش دوو پزیشکى سه‌ره‌کى و 10 پزیشکى لاوه‌کى کارى تیادادهکهن». به‌وته‌ى به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌ى چاندنى مۆخ له‌سلێمانى له‌ئێستادا هیچ حاڵه‌تێک نیه که له‌م نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌رى بۆ نه‌کرێت و ده‌رمان و چهرهسهرهکان وه‌ک نه‌خۆشخانه‌کانى ده‌ره‌وه‌یه‌و جیاوازى نییه، هه‌موو ده‌رمان و که‌ره‌سته‌کانیان پرتوگالى و ئه‌مریکى و به‌ریتانى و ئه‌ڵمانیه. شوکریه قادر ته‌مه‌ن 48 ساڵان ماوه‌ى پێنج مانگه له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ماوه‌ته‌وه‌و مانگى دوو بۆ سێ ده‌رزى کیمیاییان بۆ کردووه، به‌چاوى پڕ لهفرمێسکهوه چیرۆکه‌که‌ى خۆى بۆ ده‌گێڕایه‌وه وتى «هه‌موو به‌یانییه‌ک به‌و هیوایه‌وه چاوم ئه‌کرده‌وه، کهتاڵهکانى قژم ههڵنهوهرێت و وه‌ک جارانم لێبهاتایهتهوه، ئاواته خوازبووم ئه‌و نه‌خۆشیه‌م خه‌ونێک بوایه‌و بهاتنایه سه‌ر ده‌موچاوم و خه‌وه‌که‌یان لێ تێکبدامایه«. شوکرییه ئه‌گه‌رچى دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى کیمیایی هیواى چاکبونه‌وه‌ى بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابێته‌وه، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنى مۆخى بۆ ئه‌نجامدراوه. وتى «نهشتهرگهریهکهم ده‌بوو لهمۆخى که‌سێکى تره‌وه وه‌ربگرم، منیش لهمۆخى براکه‌م وه‌رگرت و بۆیان چاندووم». وتى «ئه‌م چاندنه نیعمه‌تێکى گه‌وره‌یه، بۆ توشبوانى شێرپه‌نجه، هیوایه‌که له‌وپه‌ڕى بێهیوایدا».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم هاوڵاتی: بۆچى گۆڕان و هاوپه‌یمانى و کۆمه‌ڵ که‌پێشتر وه‌ک به‌ره‌یه‌ک خۆیان نمایشکرد، نه‌بونه یه‌ک لیست بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف ئه‌و پرسه له‌سه‌ره‌تادا زۆر به‌باشى چوهپێشهوه ته‌نانه‌ت گه‌شت به‌وه‌ى رێککه‌وتنێکیش ئیمزا بکرێت له‌نێوان هه‌رسێ جوامێر ( به‌رهه‌م ساڵح، عه‌لى باپیر، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى)، به‌ڵام به‌دوایدا ئیراده بۆ ئه‌و رێککه‌وتنه لاواز بوو له‌لایه‌ن هه‌موو تهرهفهکانهوه، له‌ناو گۆڕانیشدا موناقه‌شه‌یه‌ک دروستبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بچینه ناو هه‌ڵبژاردن بههاوپهیمانى یا به لیستى جیا، لهجڤاتى نیشتمانى هاوپه‌یمانێتى ره‌ئى زۆرینه‌ى نه‌هێناو زۆرینه ره‌ئى وابوو به‌لیستێکى جیا به‌شدارى بکه‌ین، ده‌رفه‌ت زۆر که‌م بوو بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه. هاوڵاتی: پێتوایه دروستنه‌کردنى ئه‌و به‌ره‌یه پارتى وه‌ک حزبى حاکم له‌هه‌رێمى کوردستان هێشته‌وه؟ عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف: دروستنه‌کردنى ئه‌و به‌ره‌یه بۆ هاوپه‌یمانێتى له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، هه‌ڵه‌یه‌کى ستراتیژى گه‌وره بوو له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه لاى که‌مى ئه‌گه‌ر بکرایه ئومێد‌و هیوایه‌ک بۆ خه‌ڵک ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردن و مونافسێکى به‌هێز ده‌بوو بۆ یه‌کێتى و پارتى. ئومێدێک په‌یداده‌بوو که‌پارتى له‌هێزى یه‌که‌مه‌وه ببێته هێزى دوه‌م، کوشتى ئه‌م ئومێده کارێکى هه‌ڵه‌بوو کرا پێشوه‌خت دیارییه‌کمان دایه ده‌ست پارتى که‌تۆ هێزى یه‌که‌مى، بهنهکردنى هاوپه‌یمانێتى له‌نێوان (گۆڕان، کۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانى، یه‌کگرتوو) یان دوانه‌ى (گۆڕان، هاوپه‌یمانى). هاوڵاتی: ده‌رئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌دڵى گۆڕان نه‌بوو به‌تایبه‌ت که لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵاتیان به«ساخته‌کارى» تۆمه‌تبارکرد، ئێوه باسى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى هه‌موو ده‌نگه‌کانتان کرد، به‌ڵام نه‌کرا چى وه‌ڵامى ده‌نگده‌رانتان ده‌ده‌نه‌وه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى کۆتایى ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى ره‌سمى راگه‌یه‌ندراو ئه‌م دزى و ساخته‌کارییه راستکرایهوهو ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵک نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه جارێکى تر ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌که‌ینه‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێکه‌وه ره‌تبکرێته‌وه ناکرێت به‌شدارى پرۆسه‌ى په‌رله‌مان بکات، لاى که‌مى بۆ حورمه‌تى ده‌نگده‌رانى خۆمان به‌شبه‌حاڵى خۆم راموایه ده‌بێت بایکۆتى پرۆسه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکه‌ین، له‌ناو جڤاتى نیشتمانى هه‌ردوو رهئهکه هه‌یه بۆ به‌شدارى کردن یان بایکۆت، ئه‌مه‌ش جڤات بڕیارى له‌سه‌رده‌دات. هاوڵاتی: له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناکۆکى قوڵ هه‌یه‌و چه‌ند که‌سێک له‌وانه عوسمان حاجى مه‌حمود، قادر حاجى عه‌لى چونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ئایا ئه‌م کێشانه دواى کۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ریهه‌ڵدا؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: کاک نه‌وشیروان پێش مه‌رگى بهساڵێکیش هیچ کاروبارێکى سیاسى و رێکخراوه‌یى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى رانهپهڕاندوه، کاک نه‌وشیروان ساڵێکیش پێش مه‌رگى به‌پراکتیک رێکخه‌رى گشتى نه‌بوه، به‌شدارى له‌بڕیارى گۆڕاندا نه‌کردوه، کاره‌کانى خۆى راسپاردبوو به‌جڤاتى نیشتمانى و ئه‌نجومه‌نێک که‌ناویان نابوو ئه‌نجومه‌نى راوێژ. بۆیه کێشه‌کانى ناو گۆڕان له‌و کاته‌وه‌یه که‌کاک نه‌وشیروان سه‌فه‌رى به‌ریتانیاى کرد بۆ چاره‌سه‌ر، به‌داخه‌وه هاوڕێکانى کاک نه‌وشیروان نه‌یانتوانى وه‌کو پێویست جڵه‌وى بزوتنه‌وه‌که بگرن ئیداره‌ى بده‌ن، کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ى یه‌ک به‌دواى یه‌کیان کرد ئه‌مه وایکرد کێشه دروستبێت له‌ناو گۆڕاندا. کێشه‌کانى ناو گۆڕان په‌یوه‌ندى بهکهسهکانى ناو گۆڕانه‌وه نیه ئه‌وانه هه‌موو هاوڕێى کاک نه‌وشیروانن که‌سایه‌تى به‌ته‌جروبه‌و ئه‌زموونن و خه‌باتگێڕن، به‌ڵام جه‌وهه‌رى کێشه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌وهه‌رى روئیا‌و جیهانبینى بزوتنه‌وه‌که‌یه که‌ئێستا ئیراده‌و ئیداره‌ى بزوتنه‌وه‌که بهئەقڵیەتێک ده‌ڕوات ئه‌م ئەقڵیەته هه‌ڵه‌ى تێدایه. هاوڵاتی: به‌ڵام گروپێک هه‌یه که سه‌رپه‌رشتى ئه‌و ئەقڵیەتە ده‌کات که به‌هه‌ڵه باسى ده‌که‌ن؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌وه‌ى ئێستا جڵه‌وى سیاسه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئەقڵیەتێکە بۆ تهفرهقهى ناوخۆ به زیانى بیرى نه‌وشیروان مسته‌فا. هاوڵاتی: ئایا عوسمانى حاجى مهحمودو قادر حاجى عه‌لى یه‌ک بۆچونیان هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان تا ئه‌وکاته‌ى چونه‌ته ماڵه‌وه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: له‌ڕاستیدا ئه‌و پرسیاره حه‌قه ئاڕاسته‌ى خۆیان بکرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و سه‌رکردانه‌ى گۆڕان به‌هاوڕێم ده‌زانم، ته‌نها ره‌ئى خۆم ده‌ڵێم له‌سه‌ر ئه‌م پرسه. کاک عوسمانى حاجى مه‌حمود له‌گه‌ڵ کاک قادر حاجى عه‌لى که ناویان پێکه‌وه ده‌برێت له‌ڕاستیدا بیرکردنه‌وه‌یان جیاوازه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان، ئه‌وه‌نده‌ى بزانم سه‌ریان نه‌ناوه به‌یه‌که‌وه زویر بن و ئیستقاله بنوسن، کاک عوسمان کۆمه‌ڵێک بیرکردنه‌وه‌و رێگاى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى گۆڕان، زیاتر له‌ساڵێک پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست له‌کارى خانه‌ى راپه‌راندن بکشێنێته‌وه به‌نوسراو کۆبونه‌وه باسى کردووه گه‌شته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى نوسراوه‌کانى و بۆچونه‌کانى له‌کۆبونه‌وه‌کاندا ناگاته ئه‌نجام و هیچى لێ سه‌وز نابێت، پێى باشتر بوو له‌م قۆناغه‌دا ده‌ست له‌خانه‌ى راپه‌راندن بکشێنێته‌وه مه‌سئولیه‌تى مێژویى هه‌ڵنه‌گرێت و وازی هێناوەو لەماڵی خۆی دانیشتوە. که‌متر ئاگام لهنیگهرانیهکانى قادر حاجى عه‌لی-یه، خۆى سه‌رۆکى لیژنه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بوو، ئه‌و لیژنه‌یه کاندیده‌کان و به‌رنامه‌و کاروبارو بانگه‌شه‌کان خۆى به‌ڕێوه‌ى بردوه، به‌ڕاستى لهنیگهرانیهکانى تێناگه‌م، هه‌تا پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو که‌سانێکى زۆر نیگه‌ران بوو له لیژنه‌که‌ى کاک قادر، دواى ئه‌نجامه‌کان ره‌خنه‌کان زیاتر لهلیژنهکهى ئه‌و بوون. راستیه‌کیش هه‌یه کاک عوسمان له‌و سهرووهخته ئیستقالهیدا، که کاک قادر له‌سه‌رۆکایه‌تى لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌کاربوو، به‌ڵام جێبه‌جێکردنه‌که‌ى هه‌ڵگرت بۆ دواى هه‌ڵبژاردن و ساڵانه‌ى کاک نه‌وشیروان. وێڕای ئەوەش خاڵی هاوبەش لەبیرکردنەوەو چارەسەری کێشەکان لەنێوانیاندا هەبوە. هاوڵاتی: نوسراو‌و قسه‌کانى عوسمانى حاجى مه‌حمود حه‌ق بوون بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى گۆڕان؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: کاک عوسمان که قسه‌ى کردووه به‌ته‌نها نه‌بووه، زۆر که‌س قسه‌ى هه‌بووه لهجڤاتى نیشتمانى و خانه‌ى راپه‌راندن و جڤاتى گشتى، هه‌ر کاک عوسمان نه‌بووه ره‌خنه‌ى له‌ئه‌داى رێکخه‌رى گشتى و خانه‌ى راپه‌راندن هه‌بوبێت له‌شێوازى کارى بزوتنه‌وه‌که، زۆر که‌سى تر نامه‌و قسه‌ى کردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى ئەقڵیەتێک نایه‌وێت بزوتنه‌وه‌که بچێته سه‌ر پێى خۆى، لاى که‌مى له‌سه‌ر رێچکه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بڕوات، رێچکه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا عه‌قڵیه‌تێکى بۆ جێهێشووین که ئێمه پێویستمان به‌وه‌نیه ئیزافه‌ى تر‌ى بخه‌ینه سه‌ر به‌س ته‌نها پێویستمان به‌وه‌یه پێوه‌ى پابه‌ندبین، به‌داخه‌وه له‌دواى مه‌رگى نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌م پابه‌ندبونه نابینرێت. هاوڵاتی: ئایا عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى چۆن بڕیارده‌دات؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: بەپێی دەستور بڕیار لای جڤاتی نیشتیمانیەو خانەی راپەڕاندن بەڕێکخەریشەوە جێبەجێکاری بڕیاری جڤاتە، ئەوەندەی من ئاگادار بم رێکخەر تەنها یەك بڕیاری داوە کێشەی گەورەی لێ بۆتەوە ئەوەش بڕیاری گۆڕین و هەڵوەشاندنەوە میدیای گۆڕان بوو. هاوڵاتی: هه‌ندێ جار باس له‌گۆڕانکارى لهڕێکخهرى گشتى و خانه‌ى راپه‌ڕاندن ده‌کرێت، تا چه‌ند ئه‌سڵى هه‌یه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: رێکخه‌رى گشتى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ به‌هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه، به‌گۆڕینى که‌سه‌کان کێشه‌کانى ناو گۆڕان چاره‌سه‌ر نابن، وه‌ک باسمکرد کێشه‌که جیهانبینى و سیاسه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کێشه‌ى تێدایه، ئه‌م بیرکردنه‌وه نه‌گۆڕێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نابن. ئه‌و ئەقڵیەتە بۆ تهفرهقهى ناوخۆ و زیانى بیرى نه‌وشیروان مسته‌فا کارده‌کات. هاوڵاتی: له‌ماوه‌ى رابردوودا فراکسیۆنى گۆڕان ده‌نگیدا به یاساى تیرۆر، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌مه‌ترسى زانیوه بۆ سه‌ر هه‌رێم، چۆن ده‌کرێت گۆڕان ده‌نگى پێبدات؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ک به‌مه‌ترسى زانیوه ئه‌وه کاتێک ئه‌و قسه‌یه ده‌کرێت که پرۆژه یاسا بووه، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌و یاسایه ئامر قه‌بزى ده‌رچووه له‌دادگاى هه‌ولێره‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێم شه‌رمه که فراکسیۆنه‌که‌م یاسایه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا به‌مه‌ترسى زانیبێت و فه‌رمانى گرتنى پێ ده‌رچووبێت باسى بکات، چ بۆ هه‌موارکردنه‌وه چ بۆ ده‌نگدانى، ئه‌وه‌ى رویدا پێویستى به لێکۆڵینه‌وه‌یه. هاوڵاتی: ئه‌ى بۆ ده‌نگدان به‌یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن چى که گۆڕان ده‌نگى پێدا، ئایا رێککه‌وتن هه‌بووه له‌نێوان گۆڕان و پارتیدا؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: زانیاریم نیه چۆن تێپه‌ڕى، چونکه به رێکاره رێکخراوهییهکانهوه نه‌ڕۆشت له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، عاده‌ته‌ن له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پرۆژه‌یاساکان باس ده‌کرێت ده‌چێته ژورى یاسایى له‌لایه‌ن ژورى تایبه‌تمه‌ند پێشکه‌شده‌کرێت، ژورى یاسایى ره‌هه‌نده یاساییه‌کانى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، رێکارى رێکخراوه‌یى خۆى ده‌برێت، ستراتیژى بێت ده‌چێته جڤاتى نیشتمانى ئنجا ده‌درێته ژورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌یده‌نه فراکسیۆن، ئه‌م دوو پرسه هیچیان رێکارى رێکخراوه‌یى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆرانى نه‌بڕیوه. هاوڵاتی: سیاسه‌تى گۆڕان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت گۆڕان پاشه‌کشه ده‌کات؟ عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف: ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌م جۆره‌ى ئێستا سیاسه‌ت بکات و به‌و ئەقڵیەتە دڵنیابه له‌وه‌ى نائومێدى گه‌وره ده‌خاته ناو کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه، پاشه‌کشێى گه‌وره ده‌کات، پاشه‌کشێى گۆڕان ماناى پاشه‌کشێى ئومێد‌و هیوا بهگۆڕانکاریه. هاوڵاتی: چۆن کێشه‌کان چاره‌سه‌رده‌بن؟ عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف: شکاندنى ئه‌و ئەقڵیەتە که‌ئێستا بۆ ته‌فره‌قه‌و ناوخۆ زیانى بیرى نه‌وشیروان مسته‌فا ئیش ده‌کات کارێکى قورسه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکات و جڤاتى نیشتمانى کۆده‌نگییه‌ک دروست بکات ئه‌و ئەقڵیەتە بشکێنن تا گۆڕان بچێته‌وه سه‌ر رێچکه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆى، ته‌نانه‌ت جڤاتى نیشتمانى به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌و ده‌توانێت خانه‌ى راپه‌راندن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. هاوڵاتی: ئایا گۆڕان دۆخى دارایى چۆنه؟ ده‌وترێت پاره له که‌سانى ناو پارتى و یه‌کێتیش وه‌رده‌گرن؟ عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف: گۆڕان که سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى وه‌رگرت یه‌کێک له‌و هه‌ڵانه ئه‌وه‌بوو که یاساى بودجه‌ى ئه‌حزاب چووه ناو په‌رله‌مانه‌وه رازى بوو به‌وه‌ى که به‌ندێک بۆ بودجه‌ى یاساى حزبه‌کان زیاد بکرێت کهبودجهى حزبه‌کان رابگیرێت تا قه‌یرانى دارایى هه‌رێم چاک ده‌بێ که‌ئه‌وکات گۆڕان سولفهیهکى له‌حکومه‌ت وه‌رده‌گرت. ئه‌م خاڵه پارتى و یه‌کێتى به ئه‌نقه‌ست ئه‌مه‌یان کرد بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبخه‌نه بینه قاقاى گۆڕان و لایه‌نه‌کانى تر بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن سه‌رچاوه‌ى داراییان هه‌بێ بچنه‌سه‌ر پێى خۆیان، بێجگه له‌و حزبانه‌ى که‌نزیکن له‌یه‌کێتى و پارتى. پارتى و یه‌کێتى سه‌رچاوه‌ى داراییان زۆره‌و داهاتى ئه‌م هه‌رێمه له‌به‌رده‌ستى خۆیاندایه بۆیه هیچ پێویستیان به‌یاساى بودجه‌ى ئه‌حزاب نیه. له‌دواى ئه‌و وه‌زعه‌وه گۆڕان هیچ پاره‌ى له‌حکومه‌ت وه‌رنه‌گرتووه، وه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تاى گۆڕان هه‌ندێ گۆڕانخواز‌و هه‌ندێ خه‌ڵکى دۆستى گۆران هاوکارییان ده‌کرد، دیسانه‌وه ده‌ستبکات به‌داواکارى له‌خه‌ڵکى خۆى کههاوکارى گۆڕان بکه‌ن، ئینجا ئه‌و خه‌ڵکانه خه‌ڵکى بهئیمکانیهت و ده‌وڵه‌مه‌ندن ئینجا ئه‌و خه‌ڵکانه گۆڕانن یان پارتین یا یه‌کێتین یا بێلایه‌نن هاوکارییان کردووین، پاره‌مان له‌خه‌ڵک وه‌رگرتووه هه‌وادارى پارتییه، به‌ڵام خۆیان دۆستى پرۆژه‌ى گۆڕانن، خه‌ڵک هه‌یه له‌ناو پارتى و یه‌کێتى دۆستى پرۆژه‌ى گۆڕانن.
هاوڵاتی- کاوە ڕەش، بەریتانیا پۆلیسی بەریتانیا لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا ئەنجامی لێکوڵینەوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە لەسەر کوشتنی دوو کوردی کەمئەندام کە لەشاری بریستۆڵی بەریتانیا دەژیان، ئەمەش دوای ئەوەی هەرێمی کوردستانیان بەجێهیشت بەرەو هەندرەران. ڕۆژنامەی ئیندیپێندیتی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە کامیل ئەحمەد، پیاوێکی کەمئەندامی کوردەو لەساڵی ٢٠١٢، لەکوردستانی عێراقەوە بەهیوای ژیانێکی ئارام و سەلامەت گەیشتۆتە بەریتانیا. وەک خۆی ئاماژەی پێداوە بەهۆی زوڵم و ستەم و ئەشکەنجەوە، وڵاتەکەی بەجێهێشتوەو لەشاری بریستۆڵ گیرساوەتەوە، بەڵام داواکاری مافی پەنابەری و مانەوەی ڕەتکرابۆوە. کامیل لەتەمموزی ٢٠١٦ کوژرا، ئەویش دوای سێ ساڵ و هاوشێوەی کوشتنی کوردیکی دیکەی کەمئەندامی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بەناوی بێژەن ئیبراهیمی، کەئەویش ئێرانی بەجێهیشت و لەبەریتانیا گیرسایەوە. ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیانی، ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بڵاویکردۆتەوە، هەریەکە لەشارەوانی شاری بریستۆڵ و پۆلیسی ئەوشارە ڕووبەڕوی لێپێچینەوەو سزا کرانەوە بەهۆکاری کەمتەرخەمی لەسەر کەیسی کوشتنی بێژەن ئیبراهیمی. لەنێویاندا چوار پۆلیس لەکارەکانیان دوورخرانەوە، دوو پۆلیسی دیکەش سزای زیندانیکردنیان لەلایەن دادگاوە بۆ بڕاوەتەوە. بێژەن ئیبراهیمی دوای چەندین سکاڵای بۆلای پۆلیس و شارەوانی شارەکەی کە دژ بەدراوسێکانی و کەسانی ڕەسیزمەوە تۆماری کردبوون، لەتەمەنی ٤٤ ساڵیدا بەدەستی دراوسێکەی بەناوی لیی جەیمس کوژرا، گوایە بێژەن کەسێکی منداڵباز بوە، بەڵام دواتر گوتویەتی ئەو بەهەڵە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە. لەدوا بەدواداچون و لێکوڵینەوەی فەرمی پۆلیسدا لەسەر کەیسی ئەو دوو کوردە، کەهەردوکیان کەمئەندام بوون و دانیشتوی شاری بریستۆڵی بەریتانیا بوون، پۆلیس ئەوەی بۆ ڕوونبۆتەوە کە هەردوو کوشتنەکە، هۆکارەکەی پەیوەستە بۆ ڕق و نەژادپەرستی، ئەمە سەرباری کەمتەرخەمی لایەنی شارەوانی و دەزگای پۆلیس و بریکاری فەرمانگەکانی کەمئەندامان و کۆچبەران. هەردوو قوربانیەکە بەر لەکوشتنیان بەدەستی ڕەگەزپەرستەکان، چەندین جار سکاڵایان لای پۆلیس تۆمارکردوە، لەسەر مەترسی هەبون لەسەر ژیانیان. بێژەن ئیبراهیمی، بەپێچەوانەی کەمال ئەحمەدەوە، کەڕەوشی پەنابەریەکەی جیاوازە، بەوەی کەئەو مافی مانەوەشی هەبووە، بەڵام پۆلیس و دەزگا بەرپرسەکان کەمتەرخەمیان نواندوە بەوەی نشوستیان هێناوەو نەیانتوانیوە ژیانی ئەو بپارێزن. بەپێی ئەو ڕاپۆرت و سکاڵایانەی بێژەن بەر لەکوشتنی دابووی بەپۆلیس و ئێستا پۆلیس ئاشکرایکردوە، هەمووی پەیوەستە بەهەڕەشەو سوکایەتیپێکردن لەلایەن کەسانی نەژادپەرستەوە. سەرباری ئەوەش، پۆلیس وەک پێویست مامەڵەی لەگەڵ سکاڵای قوربانیەکان نەکردوە. بونی ڕەوشی خراپی پەنابەرانی بێ مافی مانەوە بەتایبەت ئەوانەشی کەمئەندامن، وایکردوە ئەوان نەتوانن بەپێی داواکاری و ئارەزووی خۆیان بتوانن شوێنی نیشتەجێبون هەڵبژێرن و داوای جێگۆڕکێ بکەن. رۆژنامەنوسێکی ڕۆژنامەی ئیندیپێندیتی بەریتانی لەچاوپێکەوتنێکدا کە لەساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ کەمال ئەحمەد ئەنجامیداوە، باسی نائومێدی و نەهامەتیەکانی دەکات، کە لەبەریتانیا چی بەسەرهاتوە. هەروەک خۆی دەڵێ، ژیانی ئەوێ بۆ ئەوی کەمئەندام، لەئازارو ئەشکەنجەی زیندانی ئەبوغرێب دەچێت کە کاتێک لەعێراق بوە تێیدا زیندانی کراوە، سەرباری ئەوەش بەریتانیا مافی پەنابەری ڕەتکردۆتەوە. زۆرێک لەخەڵکی کاتێک دێنە ناو سێکتەری داواکاری پەنابەریەوە، کەمئەندامن یاخود لەمیانەی گەشتی کۆچکردنیان لەڕێگاوە بەهۆکارەکانی گواستنەوە کەمئەندامبوون . ڕۆژنامەوانەکە دەڵێ، لە ئەنجامی بەدواداچون دیمانەی چەند پەنابەرێکدا، بۆی دەرکەوتوە کەسیستەمی وەرگرتنی پانەبەری بۆ ئەوانەی مافی مانەوەیان ڕەتکراوەتەوە، وەک ئازاردانی دەروونی وایە بەتایبەت ئەگەر پەنابەر کەمئەندام بێت. ڕۆژنامەوانەکە دەڵێ، دیدارم لەگەڵ چەند کەسێک کردوە کە نائومێدبوون لەداواکاری پێدانی پەنابەریدا، یەکێک لەوان بەهۆی خۆهەڵدانەوە لەپردێکی بەرز تووشی برینداربونی جەستەی بووە، هەرەها گرفتارو پەرێشانی درێژخایەن تەنگی پێهەڵچنیوە. یەکێکی دیکەش بەهۆی نوستنی بەردەوامی لەسەر کورسی پارکەکان توشی ئازاری شان و پشت هێشان بۆتەوە. ڕێکخراوە خۆبەخش و هاریکاریەکانی پەنابەران، سکاڵا‌و ناڕەزای دەردەبڕن دەربارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرە کەمئەندامەکان، بەوەی کەمترین هاوکارییان دەکرێ، لەڕووی خەرجی و شوێنی نیشتەجێبون. بەهۆی نەبوونی مافی مانەوەی پەنابەر ناتوانێت ئەو شوێنە هەڵبژێرێت کەخۆی ئارەزوو دەکات لێی بژی یاخود نزیک بێت لەهاوڕێ و کەسوکاری. بەڵکو لەو شار‌و ناوچانە نیشتەجێیان دەکەن، کەنرخی خانوو تێچو ژیان هەرزانە. لەوکاتەوەی مەرگەساتی کامیل و بێژەن ڕوویداوە چەندین کۆمەڵەو ڕێکخراوو گروپ، گەشەیان سەندوەو سوربونی خۆیان ڕاگەیاندوە تا بتوانن مافی یاسایی بۆ قوربانیەکان وەربگرن. هەرەها بتوانن بەرگری لەژیانی مرۆڤانەی ئەو کەسانە بکەن، کەپێویستان بەکۆمەککردن هەیە لەهەموو بوارەکاندا. ئەوان دەڵێن، جیگای شانازییە تائێستا 18 ڕێکخراو ئامادەی هاریکاریی و هەماهەنگی خۆیان نیشانداوە، بۆ باشکردنی سێکتەرەکانی پەنابەری، بەتایبەت بۆ پەنابەرە کەمئەندامەکان کە لەناویاندا گروپی کەمئەندامان هەن.
هاوڵاتی- فۆرین پۆلیسی سەرەتای مانگی پێشوو هێزەکانی ڕژێمی سوریا ئاڵای خۆیان لەشارۆچکەی دەرعای باشوری سوریا هەڵکردو ئاهەنگیان گێڕا. هەرچەندە خوێنڕشتن جارێ کۆتایی پێنەهاتوە، بەڵام هەڵکردنی ئەم ئاڵایە سومبولێکی بەرچاوبوو چونکە هەر لەو شارۆچکەیە بوو لە ٣/٦/٢٠١١دا شۆڕش هەڵگیرسا، شۆڕشێک کە لەکۆتاییدا کپکرا. شەڕی ناوخۆی سوریا کەهەموو وڵاتی گرتەوەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تاڕادەیەک ئەوروپاشی نائارامکرد بەم نزیکانە کۆتایی پێدێت. بەشار ئەسەد، ئەو سەرکردەیەی دەوترا «درەنگ یان زوو» هەر دەڕوخێت، لەسەرپێ مایەوە بەیارمەتی ڕوسیا و ئێران و حیزبوڵا‌و دژی گەلەکەی خۆی. واشنتۆن تائێستا هێندە سەرقاڵی هەرا ناوخۆییەکانی بوە کاتی نەبوە بیر لەوە بکاتەوە کە لەئێستادا نزیکەی ٥٠٠ هەزار سوری کەمتر لەجیهاندا هەن بەبەراورد بەو ڕۆژەی کە حەوت ساڵ لەمەوبەر دەستەیەک کوڕی گەنج لەسەر دیوارەکانی دەرعا نوسییان «گەل داوای ڕوخاندنی ڕژێم دەکات». بەڵام ئێستا‌و دوای یەکلابونەوەی جەنگی سوریا جێگای خۆیەتی کەبپرسین لەئێستادا پێگەو هۆکاری هەبونی ئەمریکا چیە لەم ڕۆژهەڵاتە ناوەڕاستە نوێیەدا. یەکەم کاریش کە دەبێت ئەمریکا بیکات وەلانانی ئەو مێشکە چەقبەستوانەیە کەپلان و ئەجێندای سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دادەنێن لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەبەشێک بوون لەو بێ سەروبەرەیی و داڕوخانەی سوریا. شۆڕشی سوریا لەکاتێکی زۆر گونجاو‌دا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد، کاتێک بوو کە لەوە دەچوو ویست بۆ ئازادی لەهەموو لایەکەوە سەریهەڵدابێت. زۆر زوو دوابەدوای ڕوخانی دەسەڵاتی سەرۆکە چەقبەستوەکانی تونس و میسر، جوڵانەوەی گەلی سوریا لەدەرعاوە دەستیپێکردو پەرەیسەند. هەر ئەمەبوو بیرکردنەوەی دیپلۆمات و یاسادانەرو تاشیکەرەوە و ڕۆژنامەنوسەکانیشی تێکدا کەنەیانتوانی جیاوازی لەنێوان ئەسەدەکان و بین عەلیەکاندا بکەن و لەجیاوازی پێکهاتەی ڕژێمی سوریا‌و میسر تێبگەن. لەبەرئەوەی پلانداڕێژەرانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا چاوەڕێیان نەدەکرد سەرۆکە سوریەکە زۆر لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەمریکا دەستەوەستان بوو کاتێک ئەسەد بڕیاریدا ستراتیژێکی کاریگەرو دیار بەکاربێنێت کە بەسەربازیکردنی شۆڕشەکەبوو. دوای ماوەیەک، میلیشیا جیاوازەکان و جیهادیەکان و هێزە لۆکاڵیەکان بەپاڵپشتی ڕوسیا هەموو لە کێبڕکێدابون بۆ دەسەڵات و ئەمەش کارەکەی بۆ ئەمریکا تەواو قورسکرد کە لەم میانەیەدا بەرژەوەندیەکانی بدۆزێتەوە. واشنتۆن ئیدانەی خوێنڕێژیەکەی کرد، هاوکاری بۆ ئاوارەکان نارد‌و بەدوودڵی پاڵپشتی هەندێک لەهێزە شۆڕشگێڕەکانی کرد، هاوکات بۆردومانی دەوڵەتی ئیسلامی دەکرد، بەڵام جگە لەمە بەشێوەیەکی گشتی دورەپەرێز لەجەنگی سوریا وەستابوو. گەر هەر کەسێک وابزانێت ئەمە تەنها ئەجێندای باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بوو بۆ هاتنە دەرەوە لەکێشمەکێشمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوا بابزانێت کەئەجێندای سەرۆکەکەی دوای خۆی جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە. تەنها جیاوازی ئەوەیە کە دۆناڵد ترەمپ سورە لەسەرئەوەی دوای بەزاندنی دەوڵەتی ئیسلامی، سوریا بەتەواوی بداتە دەست ڕوسیا. کاتێک لاشەکان لەسەر یەک کەڵەکە دەبوون، واشنتۆن تەنها ئەوەندەی کرد کەدڵگرانی خۆی بەیان بکات بەرانبەر ئەم دۆخە دۆزەخییەی لە سوریا دەگوزەرا. زۆرێک لەڕاوێژکاران و پلاندانەرانی ئەمریکا کەپێیانباشبوو وڵاتەکەیان دەستوەرنەداتە ڕوداوەکانی سوریا یان دەستوەردانەکانی کەمبکاتەوە ڕاستگۆبون لەگەڵ خۆیان و قەناعەتیان بەو بڕیارەیان هەبوو. ئەوان سەیری پڕۆسەی ئازادی ٢٠٠٣ی عێراقیان کرد‌و دەیانبینی چۆن ناوچەکەی نائارامکرد، هێزی بەخشیە ئێران، پەیوەندیەکانی لەگەڵ دۆستەکانی ئەمریکای تێک‌داو هاوکات توندوتیژی توندڕەوەکانی زیادکرد، ئەمەش هەموو هەژمونی ئەمریکای لەناوچەکە کەمکردەوە. بەڵام ئەوانەی باوەڕیان وابوو نەیانزانی کە دەستوەرنەدان لەڕوداوەکانی سوریا هەمان ئامانجی هەبوو: نائارامی ناوچەکە، بەهێزبونی ئێران، تێکدانی پەیوەندیەکان لەگەڵ دۆستەکانی ئەمریکاو هاوکات زیادبونی گروپە تیرۆریستیەکان. بڕیاری دەستوەرنەدان لەڕوداوەکانی سوریا ڕەنگە سیاسەتێکی باشبوبێت، بەڵام ئەم بڕیارە باجەکەی کەمبونەوەی پێگەی ئەمریکابوو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمریکا ئامادەنەبوو هێزە بێهاوتاکەی بەکاربهێنێت بۆ سەپاندنی هەژمونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمە ڕەنگە خراپ نەبوبێت، لەکۆتاییدا کەس نایەوێت عێراقێکی تر دوبارەبێتەوە. بەڵام لەغیابی واشنتۆندا مۆسکۆ هاتەپێشەوە وەک هاوپەیمانێکی باشتر‌و پڕ پەیمانتر بۆ وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. تائێستا بەس سوریەکان ئەم ئۆڤەرەی ڕوسیایان قبوڵکردوە، بەڵام لەئێستادا لەوەدەچێت ویستێکی زۆر هەبێت بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ ڕوسیادا، جەنگی سوریاش یەکێکە لەهۆکارە دیارەکانی ئەم ویستە. سوریا لەئێستادا چەقی سراتیژی ڕوسیایە بۆ دووبارە خۆسەپاندن وەک هێزێکی جیهانی. هەژموونی ڕوسیا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەڕۆژهەڵاتی دیمەشقەوە تاهەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران دەکشێت و لەباشوری دیمەشقەوە تامیسرو بەڕۆژئاوادا تالیبیا دەکشێت. ئیسڕائیل و تورکیا‌و وڵاتانی کەنداو هێشتا وەک سەرکردەیەک لەئەمریکا دەڕوانن، بەڵام لەهەمانکاتدا هەوڵدەدەن بەرژەوەندیەکانیان سەقامگیربکەن لەگەڵ ڕوسیا. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل زۆرجار لەبەرەی پوتین دەبیندرێت؛ سەرۆکەکانی تورکیا‌و ئێران لەجەنگی سوریادا لەگەڵ ڕوسیا هاوبەرەن، مەلیک سەلمانی مەملەکەتی سعودیە بۆ یەکەمجار لەئۆکتۆبەری ٢٠١٧دا سەردانی مۆسکۆی کرد، ئیماراتیەکانیش پێیانوایە کە ڕوسیا دەبێت «لەسەر مێزی گفتوگۆبێت» لە بابەتە گرنگەکانی ناوچەکەدا. ماوەی ٢٥ ساڵ زەمەنی ئەمریکابوو کە هەرخۆی بەتەنها مەیدانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدەستبوو ناوچەکەی بەشێوەیەک کۆنترۆڵکردبوو کەجێبەجێکردنی دەسەڵاتی خۆی ئاسانکردبوو. ئەمە کۆتایی پێهات. لەکۆتاییدا، بارودۆخی سوریا ئەوە نیشاندەدات کەئەمریکا بەبێباکی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانێت و ئەو بەرژەوەندیانەی بەرپرسانی ئەمریکا ساڵانێکی زۆر بەگرنگیان دادەنان لەناوچەکە گرنگیان کەمیکردوە. بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا نەوت و ئیسرائیل بوە، هێشتنەوەی دەسەڵاتی خۆشی لەناوچەکە لەبەر ئەم دوو بەرژەوەندیەی بوە. بەڵام لەئێستادا ئەمریکیەکان دەپرسن، گەر ئەمریکا دەبێتە سێیەم بەرهەمهێنی نەوت، ئیدی بارەگا سەربازیەکانی ئەمریکا بۆ دەبێت کەنداوی عەرەبی بتەنن؟ دوای دوو جەنگی بێئەنجام لە ١٧ ساڵی پێشوودا کەس ناتوانێ قەناعەت بە ئەمریکا بکات کەڕژێمەکەی ئەسەد کێشەی ئەوانە. بابەتی ئیسرائیل کەدوەم بەرژەوەندی ئەمریکا بوە ئێستاش بابەتێکی پڕ قسەوباسە، بەڵام زیاتر لە ٧٠ ساڵی مێژووی دەوڵەتی ئیسرائیل ئەوەی سەلماندوە کەئەو وڵاتە دەتوانێت کێشەکانی خۆی چارەسەربکات. هەردوو سەرۆک، ئۆباما و ترەمپ، کاریان لەسەر ئەجێندای کشانەوە کرد‌و هەردوو سەرکەوتوو بوون. لەئێستادا کاتی ئەوە هاتوە مێزگردێک لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت. دوو ڕای جیاواز هەن، یەکێکیان دەڵێت کەبەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەیسەپێنن کە ئەو وڵاتە ڕۆڵێکی کارای لەناوچەکەدا هەبێت. ڕاکەی تریش پێیوایە بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ئەمریکا دەکرێت بەدەستبهێندرێت بێ جەنگی نێودەوڵەتی و پڕۆسەی ئاشتی و کۆبونەوەکانی جنێڤ. سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لەئێستادا لەنێوان ئەم دوو ڕایەداو لەنێوان بێباکی و ترس لەگۆڕانکاریدا تیاماوە. لەم بارودۆخەشدا سوریا‌و ڕوسیا‌و ئێران بەردەوامدەبن لەبردنەوە. وەرگێڕان لەئینگلیزیەوە: یاد قوربانی