سه‌روه‌ر خه‌لیل ده‌وڵه‌تى یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت کهئیمزاى 153 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان کۆکردووه‌ته‌وه‌و له‌کاتى ئیمزا کردنه‌که‌شدا وێنه‌ى په‌رله‌مانتاره‌که‌یان گرتووه راشیدەگەیەنێت کە چاویان له‌سه‌ر یه‌کێتى و پارتیه بۆ درووست‌کردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی. ئه‌و سه‌رکرده‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات، نه‌وه‌ى نوێ چووه‌ته پاڵ هاوپه‌یمانى نهسڕو یه‌کێتى و پارتى و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌ریش تائێستا نه‌چوونه‌ته هیچ به‌ره‌یه‌که‌وه سه‌عد موتهڵیبى سه‌رکرده‌یه‌کى ده‌وڵه‌تى یاسا به هاوڵاتی وت «ئیمزاى 153 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان کۆکردووه‌ته‌وه‌و جیا له‌وه‌ش ئیمزاى وێنه‌ى هه‌ر یه‌کێک له‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان گرتووه له‌کاتى ئیمزاکردندا». وتیشى «ئه‌و ژماره‌یه‌ى که هاوپه‌یمانى نهسڕو هاوپه‌یمانه‌کانى پێشکه‌شیان کردووه راست نیه‌و زێده‌ڕۆیى تێدایه، چونکه به‌شێک له‌په‌رله‌مانتاره‌کانى ئه‌وان هاتوونه‌ته پاڵ ئێمه، له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئێمه ئیمزا ساخته‌کراوه‌کان و ئه‌و که‌سانه ئه‌ژمار بکه‌ین که له‌هاوپه‌یمانێتى نهسڕو هاوپه‌یمانه‌کانى کشاونه‌ته‌وه، ئه‌وا ژماره‌ى په‌رله‌مانتاره‌کانى ئه‌وان ده‌بێته 116 تا 120 په‌رله‌مانتار، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وان 177 په‌رله‌مانتاریان له‌گه‌ڵدا نیه«. جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه نه‌وه‌ى نوێ چووه‌ته پاڵ هاوپه‌یمانێتى نهسڕو هاوپه‌یمانه‌کانی. باسی له‌وه‌شکرد که هه‌ریه‌که له‌یه‌کێتى و پارتى و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانیش تائێستا خۆیان یه‌کلایى نه‌کردووه‌ته‌وه. سه‌عد موتهڵیبى وتى «هه‌ڵوێستى لایه‌نه کوردییه‌کان جێگه‌ى داخه، چونکه ئه‌وان پێویست بوو رۆڵى به‌رچاویان هه‌بووایه له‌بونیادنانی ده‌وڵه‌تى نوێى عێراق به‌هاتنه پاڵى هاوپهیمانێتیهکهى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و هاوپه‌یمانه‌کانی، من پێشبینى ده‌که‌م که روئیاى لایه‌نه کوردیه‌کان له‌گه‌ڵ روئیاى هاوپه‌یمانێتیه‌که‌مان یه‌کبگرێته‌وه«. دوێنێ سێشه‌ممه محه‌مه‌د عەلى زه‌ینى به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مان سه‌رکردایه‌تى یه‌که‌م دانیشتنى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراقی کرد‌و دانیشتنه‌که‌ى هه‌ڵگرت بۆ 15ى ئه‌یلول، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ڕێگه‌خۆشکردن بۆ لیسته براوه‌کان و رێککه‌وتن له‌سه‌ر ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، لایه‌نه‌کانیش چاوه‌ڕوانى دادگاى فیدڕاڵى عێراقن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى کام له‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانین. نه‌سار روبه‌یعى سه‌رکرده لهڕهوتى حیکمه که به‌شێکه لههاوپهیمانێتیهکهى حه‌یده‌ر عه‌بادى و هاوپه‌یمانه‌کانى جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌وان له‌پێکهێنانى گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى پشتیان به‌بڕیارێکى ساڵى 2010ى دادگاى فیدڕاڵى عێراق به‌ستووه که‌کار به‌ئیمزاى سه‌رۆکى لیسته براوه‌کانى هه‌ڵبژاردن ده‌کات، له‌پێکهێنانى گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانی. نه‌سار روبه‌یعى به هاوڵاتی وت «من قسه له‌سه‌ر هاوپهیمانێتیهکهى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و هاوپه‌یمانه‌کانى ناکه‌م، چونکه هاوکارو هاوپیشه‌ى ئێمه‌ن، به‌ڵام ئێمه پشتمان به‌یاساو بڕیارى دادگاى ئیتیحادى به‌ستووه«. ئه‌وه‌ى که تائێستا به‌دیده‌کرێت زۆرینه‌ى لایه‌نه کوردیه‌کان بێلایه‌نیان هه‌ڵبژاردووه له‌نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ى که بهبهرهى ئه‌مه‌ریکاو ئێران ناسراون، به‌ڵام له‌دواجاردا کورد ده‌بێت خۆى یه‌کلایی بکاته‌وه. سه‌عد موتهڵیبى سه‌رکرده‌یه‌کى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماژه‌ى به‌وه کرد که حزبه سه‌ره‌کییه کوردییه‌کان (یه‌کێتى و پارتى) رەتیکردەوە خۆیان یه‌کلایى کردبێته‌وه له‌چوونه پاڵ هیچ کام له‌دوو جه‌مسه‌ره ناکۆکه، به‌ڵام وتى «ئێمه له‌هاوپه‌یمانێتی کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییه‌کان پشت به‌دوو حزبه سه‌ره‌کییه‌که ده‌به‌ستین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆکان به‌رده‌وامن بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا».
هاوڵاتى زانکۆى نێوده‌وڵه‌تى قه‌یوان- UTM له شارى سلێمانى کرایه‌وه و له‌ئێستاوه ده‌ستى کردووه به وه‌رگرتنى خوێندکاران بۆ خوێندنى ئه‌مساڵ (2018-2019)، به‌پێى بڕیارێکى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ئه‌میندارێتى زانکۆکه‌ش داشکاندنێکى زۆر له نرخى خوێندنى ئه‌مساڵدا بۆ خوێندکاران ئه‌نجامده‌درێت. داشکاندنه‌کان ئه‌و خوێندکارانه ده‌گرێته‌وه، که ئه‌مسال بۆ خوێندن ناویان له زانکۆکه تۆمارده‌که‌ن، ئه‌و خوێندکارانه‌ى نمره‌کانیان 90-100 ده‌بێت به رێژه‌ى 40٪ داشکاندنیان بۆ ده‌کرێت، ئه‌و خوێندکرانهشى نمره‌کانیان له نێوان 80 – 90 ده‌بێت به رێژه‌ى 30٪ داشکاندنیان بۆ ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و خوێندکرانهشى که نمره‌کانیان له نێوان 70 – 80 ده‌بێت، به رێژه‌ى 20٪ داشکاندنیان بۆ ده‌کرێت، ئه‌و خوێندکارانه‌شى نمره‌کانیان له نێوان 60 – 70 ده‌بێت، به رێژه‌ى 10٪ داشکاندنیان له نرخى خوێندنى ئه‌مساڵ بۆ ده‌کرێت. به‌پێى زانیارییه‌کانى به‌شى تۆمارى خوێندکارانى زانکۆى قه‌یوان ی‌و تى ئێم، بۆ ئه‌مساڵى خوێندن نزیکه‌ى 400 خوێندکار وه‌رده‌گیرێن، بڕیاریشه هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى ده‌وام له زانکۆى ته‌کنه‌لۆژیاى مالیزیا، به‌هه‌مان شێوه له شارى سلێمانیش ده‌ستبکرێت به خوێندن، چونکه زانکۆکه به‌شێوه‌ى (فره‌نچایز) له هه‌رێمى کوردستان کراوه‌ته‌وه، واته پڕۆگرام و سیستمى خوێندن و شێوه‌ى به‌ڕێوه‌چونى سێمنستهرهکان هاوته‌ریبى زانکۆى ته‌کنه‌لۆژیاى مالیزیا ده‌بێت. ئه‌و به‌شانه‌ى زانکۆى قه‌یوان ی‌و تى ئێم کردونیه‌ته‌وه، له‌سه‌ر خواستى بازاێ و کۆمپانیاکانى هه‌رێمى کوردستان کراونه‌ته‌وه، واته ده‌رچووه‌کانى ئه‌م به‌شانه، هه‌لى کارى مسۆگه‌ریان ده‌بێت له که‌رتى تایبه‌تى و حکومی‌دا، به‌شه‌کانیش به‌گشتى له‌بوارى خوێندنى ته‌کنۆلۆجیا، ئاى تى و کۆمپیوته‌ر و سه‌رچاوه‌ى مرۆیى و کارگێڕیدایه و تیمێکى پسپۆڕى مالیزى ئیداره‌ى زانستى و کارگێڕى و به‌ڕێوه‌بردنى زانکۆکه ده‌که‌ن. ئه‌م جۆره زانکۆیه بۆ یه‌که‌مجاره له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێته‌وه‌و له رۆژهه‌ڵاتى ناورهستیش پش زانکۆى ئه‌مریکى له به‌یروت ده‌که‌وێت و ده‌بێته یه‌که‌م زانکۆ که به‌رزترین رانکى هه‌یه و که‌م هاوتایه، جگه له‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش له پله‌ى 228دایه و ئه‌م ناوچه‌یه تائێستا ئه‌و جۆره رانکه به‌رزه‌ى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه". زانکۆى ی‌و تى ئێم، خاوه‌نى 37 سه‌نته‌رى لێکۆڵنهوهیه و 1406 که‌س بڕوانامه‌ى دکتۆرایان تێدا وه‌رگرتووه و ئێستا لێکۆڵه‌ر و بزنسمان و سیاسه‌تمه‌دار و که‌سى کاران له کۆمه‌ڵگاکاندا، هه‌روه‌ها ئه‌م زانکۆیه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانى جیهاندا وه‌کو (ئێم ئاى تى و ئۆکسفۆرد و کامبریج و ئیمپێریاڵ کۆلێج له له‌نده‌ن...هتد). به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کانى به‌شى تۆمارى خوێندکارانى زانکۆى قه‌یوان، خوێندن به‌زمانى ئینگلیزى ده‌بێت و سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ ئاستى زمانزانینى خوێندکاره‌کان ده‌کرێت و پاشان به خولێکى به‌هێزکردندا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندکار تواناى ئینگلیزییهکهى به‌هێزبێت راسته‌وخۆ ده‌توانێت ده‌ست به‌خوێندن بکات، به‌و پێیه‌ى خوێندن له زانکۆکه به ئینگلیزییه و مۆڵه‌تى ره‌سمى و یاسایى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمه‌وه وه‌رگرتووه. ئه‌م زانکۆیه ئه‌زموونى سه‌ده‌یه‌ک کارکردنى هه‌یه و یه‌که‌مجاریشه له هه‌رێمى کوردستان به هاوبه‌شى مالیزیا ده‌کرێته‌وه و چیتر فێرخواز له‌و بوارانه‌دا پێویست ناکات بۆ خوێندن روو له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بکه‌ن، هاوکاتیش رۆڵى گرنگى ده‌بێت له وه‌به‌رهێنانى تواناى مرۆیى و ئه‌کادیمى کورد. زانکۆى قه‌یوان ی‌و تى ئێم رۆژى 12/8/2018 له گه‌ڕه‌کى راپه‌ڕین له‌شارى سلێمانى به‌ردى بناغه‌ى دانرا و تیایدا فاخیر شێخ ته‌یب قه‌یوانی، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى باوهڕمهندانى زانکۆى قه‌یوان، له مه‌راسیمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى زانکۆکه‌دا رایگه‌یاند؛ گونجاوترین نرخ بۆ خوێندن په‌یڕه‌و ده‌که‌ین تا زۆرتین که‌س بتوانن له‌م زانکۆیه سودمه‌ندبن. زانکۆى قه‌یوان – ی‌و تى ئێم یه‌کێکه له پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه‌کانى گروپى کۆمپانیاکانى قه‌یوان له بوارى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵادا، هاوکات گروپى قه‌یوان خاوه‌نى 4 په‌یمانگا و 16 خوێندنگا و 4 باخچه‌ى ساوایان و دایه‌نگه‌یه.
یاد قوربانی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیا لەئەمریکا هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی وڵاتەکەیان دژی ئێران، لەڕێگای ئینتەرنێتەوە ئەو ئەکاونت و پێگانەیان کردوەتە ئامانج کە لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە بەشاراوەیی پاڵپشتی دەکرێن، هۆکاری ئەم کارەش بۆ بڵاوکردنەوەی نایاسایی پروپاگەندەو هەواڵی نادروست لەلایەن ئێرانەوە دەگەڕێننەوە. هەر یەکێک لەکۆمپانیاکانی فەیسبوک و تویتەرو گوگڵ چەند پێگەو لایەنێکیان دۆزیوەتەوەو هەستاون بەداخستنیان کە بەڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ بەشێوەیەکی ڕێکخراوو لەچەندین شوێنی جیاوازەوە پاڵپشتی ئەو «پڕوپاگەندانە» دەکەن کە لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە بڵاودەکرێنەوە، هاوکات هەندێکیان وەک میدیای سەربەخۆ خۆیان نیشاندەدەن. ئەم هەڵوێستەی زلهێزەکانی تەکنەلۆجیا ئێرانی نیگەران کردوەو بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێیان وایە ئەمە بەشێکە لەپلانی ئەمریکا بۆ لێدانی هەژمونی ئێران و هیچی تر، ئەوان دەڵێن کەئەمریکا خۆی بەنوێنەری دیموکراسیەت و ئازادی ڕادەربڕین دادەنێت لەجیهاندا، بەڵام ئامادەیە دژی ئازادی دەربڕین و میدیای ئازادی وڵاتێکی تر کاربکات بۆ بەرژەوەندی خۆی. عەلی ڕەزا ماریوسفی، نێردەی ئێران بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان هەفتەی پێشوو بەئاژانسی ڕۆیتەرزی وت «ئەم تۆمەتانەی ئەمریکا دەیداتە پاڵ ئێران تەنها هەوڵی ئەو وڵاتەیە بۆ گۆڕینی دەسەڵاتدارانی ئێران و کۆنترۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی». ئەم وتانەی بەرپرسانی ئێران لەسەر کۆنترۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەکاتێکدایە کە ئەو وڵاتە چەندەها فیلتەری جۆراوجۆر‌و قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەسەپێنێت بەسەر گەلەکەیدا، لەڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکیشدا هاتوە کەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیا لەئێران بەتەواوی دەستی بەسەرداگیراوە و تەنها ئەو هەواڵ و زانیاریانە بەردەستن کە لەبەرژەوەندی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەو ئەمە هۆکارێکی سەرەکی دژایەتیکردنیانە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیاوە. هێرشەکانی فەیسبوک بۆ سەر ئێران مارک زوکەربێرگی خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک هەفتەی پێشوو ڕایگەیاند کەهەڵمەتێکی داخستنی سەدان پەیج و ئەکاونتیان دەستپێکردوە کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو کار لەسەر بەلادابردنی ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دەکەن و سەرچاوەکەشیان لەئێران دەستنیشانکردوە. لەمیانەی هەڵمەتەکەدا ٢٥٤ پەیجی فەیسبوک و ٣٩٢ ئەکاونتی ئینستاگرام (کە سەر بەکۆمپانیای فەیسبوکە) داخراون، ئەمە دوای ئەوەدێت کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیاکە چەندین ئەکاونتی ساختە دەستنیشانکراون کەهەواڵی هاوتای پروپاگەندەکانی دەزگا حکومیەکانی ئێرانیان بڵاوکردوەتەوەو ئەکاونتەکان بەناوی هاوڵاتی ئەمریکاو بەریتانیاو کەنەداوە دانراون، لەکاتێکدا سەرچاوەی ئەکاونتەکان ئێران بون. بۆ زیاترکردنی بینەری بیانی پۆستەکان بەئینگلیزی کراون و چەندین هاشتاگی ئینگلیزی لەگەڵ پۆستەکاندا بەکارهێندراون وەک (#lockhimup,” “#impeachtrump” “#notmypresident.) (ترەمپ لەسەرکارلابەن، ئەو سەرۆکی من نیە، ئەو بگرن) و هتد... هێرشەکانی تویتەر بۆ سەر ئێران هاوشێوەی فەیسبوک، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەفتەی پێشوو لەتویتێکدا ڕایانگەیاند «بەهەماناهەنگی لەگەڵ هاوکارانمان لەکۆمپانیا تەکنەلۆجیەکان توانیمان ٢٨٤ ئەکاونتی تویتەر دابخەین کە لەسەر تۆڕەکەمان بەشێوەیەکی ڕێکخراو سەرقاڵی ساختەکاری و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاستبون. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بەردەستمان کەوتون زۆرێک لەو ئەکاونتانە لەئێرانەوە سەرچاوەیان گرتوە». لابردنی ئەم ئەکاونتە ساختانە لەکاتێکدایە کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەکاونتی تایبەتی خۆیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەیەو لەگەڵ هەزاران چالاکوانی مەدەنی ئێرانی تر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە بەکاردێنن. هێرشەکانی گوگڵ بۆ سەر ئێران گوگڵ بەتایبەتی هەڵمەتێکی بەرانبەر بەتەلەفزیۆن و دەزگای پەخشی فەرمی ئێران دەستپێکردوەو چانێڵەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوبی سەر بەو دەزگایە داخستوە. لەبڵاوکراوەیەکدا کێنت واکەری جێگری بەڕێوەبەری گوگڵ ڕایگەیاند «چەند ئەکاونتێکمان دەستنیشانکردوە سەر بە تەلەفزیۆنی فەرمی ڕژێمی ئیسلامی ئێران کەپەیوەندیەکانیان بەو لایەنەوە شاردبۆوەو لەژێرەوە پرۆپاگەندەی ئەو دەزگایەیان بڵاودەکردەوە کەهەندێکی بەزمانی ئینگلیزی پەخش دەکران». لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەی واشنتۆن پۆست‌دا هاتوە کەئەم هێرشەی کۆمپانیا تەکنەلۆجیەکان بۆ سەر ئێران بوەتە جێی پرسیار، بەڵام ئەوەی دەرخستوە کەدەزگای پەخش و تەلەفزیۆنی فەرمی ڕژێمی ئیسلامی بەشێوەیەکی ڕێکخراو کار لەسەر ساختەکاری و بەلادابردنی ڕای گشتی دەکەن.
هاوڵاتی هەر دوای ئەوەی فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی دووشەمی دیاریکرد بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئیتر مورووی چەندین ململانێ وەکو بەربونەوە لە پەتی تەسبیحێک بەدوای یەکدا هاتن، لەوانە؛ ملیۆنێک کفن شەقامەکانی بەغدا دەتەنن، ئێران موشەکی بالستی دەنێرێتە عێراق، بەڵگەی گەندەڵی سەرکردە شیعەکان بلاودەکرێنەوە، ئەمەریکا فشار لە کورد دەکات، ئەمانە بەشێکن لەبرین بوونی ململانێکان لەگەڵ نزیکبونەوەی دیاریکردنی سەرۆک وەزیران، شەقامی دەکوڵیت. موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و هاوپەیەمانی سائیرون ملیۆنییەک خۆپیشاندەر بە کفنەوە رێکدەخات لە کوفە لە ژێر دروشمی دژایەتی گەندەڵی و گەندەڵکاران. عەبادی دوێنێ پێنجشەممە فالح فەیازی لە سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی و راوێژکارێتی ئاسایش و سەرۆکایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوورخستەوە برایگەیاند بۆ موچەی ھەر چەکدارێکی حەشدی شەعبی ٧٥٠ ھەزار دیناری وەرگرتووە کەچی ٥٢٥ ھەزاری پێدراون. ئەمەش لەکاتێکدایە کە فالح فەیاز لە لیستی فەتحی هادی عامریەوە نزیکە و تەنها لە عەشیرەتی خۆی زیاتر لە ھەزار کەسی لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دامەزراندووە. هەریەکە لە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری و دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی لە ڕاگەیەندراوێکدا دژی بڕیاری دوورخستنەوەی فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی حەشدی شەعبی لەلایەن عەبادیەوە، وەستانەوە. هاوپەیمان فەتح ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و بە ئایەتێکی قورئان دەستیپێکردووە، کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامە دەکات. لەو ڕاگەیەندراوەدا هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، بڕیاری دوورخستنەوەی فالح فەیاز پێشهاتێکی مەترسیدارە لە بەکارهێنانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان لە کێبەرکێی سیاسی و بەرژەوەندی کەسی و حزبیدا. دەشڵێت "جێی قبوڵ نییە، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ کە سەرۆکی ماوەتەواوبووی حکومەتە، بڕیاری دوورخستنەوەی بەرپرسی هەستیارترین هێزی ئەمنی بدات، تەنها لەبەرئەوەی لەگەڵ ویلایەتی دووەمیدا نییە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی عەبادی هێشتنەوە و لابردنی بەرپرسە باڵاکانی پەیوەستکردووە بە ڕازیبوون یان نەبوونیان بە ویلایەتی دووەمییەوە". هەروەها هیشام ڕوکابی بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، دوورخستنەوەی فالح فەیاز لەو دوو پۆستەی هەیبووە، ئەنجام و لێکەوتەی پێچەوانەی بۆسەر هاوپەیمانی نەسڕ دەبێت و کارتەکانی لە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت لاواز دەکات". دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە پۆستەکەی دوورخستەوە. عەبادی لە نوسراوی دوورخستنەوەی فالح فەیازدا دەڵێت "فالح فەیاز دەستی بە کاری سیاسی و حزبی کردووە، ئەمەش لەگەڵ ئەرکە ئەمنییەکەی دژبەیەکە، لەبەرئەوەی بەپێی دەستوور پێویستە دەزگا ئەمنییەکان بێلایەنبن و بۆ مەرامی سیاسی بەکارنەھێنرێن". لەلایەکیترەوە ھەر دوێنێ میدیا ئەمەریکییەکان دانپێدانانی ١١ ساڵ بەر لە ئێستای قەیس خەزعەلییان بڵاوکردەوە لەسەر موقتەدا سەدر. ناوبراو کاتێک لە زیندانی ئەمەریکییەکان بووە باسی لەوە کردوە سەدر مانگانە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاری لە قاسمی سلێمانی وەرگرتووە. بەڵگەنامەکان تایبەتن بەو لێکۆڵینەوانەی لە ساڵی ٢٠٠٧ لە کاتی دەستگیرکردنی خەزعەلی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە ئەنجامدراون. بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامانە، خەزعەلی دانی ناوە بە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران و سەردانیکردنی بەردەوام بۆ ئەو وڵاتە و چاوپێکەوتنی بە قاسم سلێمانی بەرپرسانی هەواڵگری ئێران. خەزعەلی کە ماوەی دوو ساڵ لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دەستگیرکرابوو، دانی بەوەدا ناوە، لە ماوەی نێوان ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ موقتەدا سەدر بەشێوەیەکی مانگانە نزیکەی ملیۆنێک دۆلاری لە ئێرانییەکان وەرگرتووە. هەروەها وتویەتی، موقتەدا سەدر لە ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ ئێرانییەکان گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ پاڵپشتیکردنی. هەرچەندە تا ئێستا قەیس خەزعەلی فەرماندەی عەسائیبی ئەهلی حەق لەبارەی ئەو بەڵگەنامانەوە قسەی نەکردووە، بەڵام ئەندام و لایەنگرانی ئەو گروپە بەڵگەنامەکان بە دروستکراو ناودەبەن و پێیان وایە کاتی بڵاوکردنەوەی لێدانە لە قەیس خەزعەلی و حەشدی شەعبی، لەبەرئەوەی لەکاتێکدا بڵاوکراوەتەوە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئاڵۆزبووە و ئەمریکا دەیەوێت ویلایەتی دووەم بداتەوە بە عەبادی و دەسەڵاتی گروپە شیعییەکان و ئێران کەمبکاتەوە. خەزعەلی لە دوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، بەشداریکردنی لە جەنگی گروپە شیعەکان دژی سوپای ئەمریکا و تۆمەتبارە بە کوشتنی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا. لا لایەکی ترەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێران موشەکی بالیستی داوەتە ئەو گروپە شیعیانەی عێراق کە بە وەکالەت شەڕ بۆ بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکەن. ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانی و عێراقی و ڕۆژئاوایی ئەوەی گواستەوە، جوڵەپێکردنی ئەو موشەکانە بۆ عێراق بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێکە بۆسەر بەرژەوەندییەکانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لێدانی دوژمنەکانی لە ناوچەکە. ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئێران و سەرچاوەیەک لە دەزگای ھەواڵگری عێراق و دوو سەرچاوەی ھەواڵگری رۆژئاوا ئەوەی ئاشکراکردووە، ئێران لە لە چەند مانگی ڕابردوودا موشەکی بالیستی کورت مەودای داوەتە ھاوپەیمانەکانی لە عێراق. ھەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە ئێران ھاوکاری گروپە شیعییە ھاوپەیمانەکانی دەکات لە دەستپێکردن بە دروستکردنی موشەک. لەبارەی ھۆکاری ئەو ھەنگاوەی ئێرانیش، بەرپرسێک بە ئاژانسەکەی وتوە، سەرچاوەی ئەو کارەی ئێران گەڵاڵەکردنی پلانێکی جێگرەوەیە لە ئەگەری ھێرشکردنە سەر ئێران. دەشڵێت، ژمارەی ئەو موشەکانەی ئێران ھێناویەتییە عێراق زۆر نییە، بەڵام دەتوانێت ژمارەکەی زیاد بکرێت، ئەگەر پێویست بێت. هاوکات لەگەڵ ئەمانەدا سایتی شەفەق نیوزی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بلاوی کردەوە کە بارزانی لە دیداریکیدا لەگەڵ برێت ماکگۆرک لە چەند رۆژی رابردودا پێی وتتوە کە نابێت بەو شیوەی فشار قسەی لەگەلدا بکات. پێرێش وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندەیەکی بە بارزانیەوە کرد سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی عێراق کە هەریەکە لە ئێران و ئەمەریکا ململانی دەکەن لەسەر پێکهێنانی. لەگەل ئەمانەشدا کورد ناکۆکن لەسەر شیوازی چوونە بەگدا، پارتی دیموکراتی کوردستان ھەوڵدەدا لەگەڵ ھاوپەیمانێتی سەدڕ بگاتە ڕێکەوتن بۆ دەستەبەرکردنی مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان بەڵام بەمەرجێک عەبادی لە سەرۆکایەتی وەزیران دووربخرێتەوە. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەھۆی فشارەکانی ئێران ھێشتا مەیلی بۆ دڵی بۆ گروپەکەی مالیکی ،لێدەدات و ناتوانێ خۆی یەکلابکاتەوە لەوەی ئەمریکا گۆشەگیری بکات. هەریەکە لە پارتی و یەکێتی ناکۆکن و تەنها ڕەنگە لەوەدا یەک بگرنەوە کە ئەگەر ئەمریکا ھەر لە دانانەوەی عەبادی سوربی پێکەوە بچنە پاڵ ھاوپەیمانێتیەکەی مالیکی و عامڕی کە پارتی ئەمەی وەکو ئەگەری دوەم داناوە، لەکاتیکدا ئەگەر لەگەل سەدر نەگەنە رێکەوتن. هەرچی چوارحزبە نارازیەکەشە هێشتا پرۆژەیەکی هاوبەش و رونیان نیەو دیار نیە بەکاملادا دەکەون یان ئایا دەتوانن بە جیا‌و بەبێ یەکیتی و پارتی بچنە بەغدا؟ ئەمەش لەکاتێکدایە هەندێ زانیاری نافەری باس لەدەوە دەکەن کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە موقتەدا سەدر و عەماڕ ئەلحەکیم لەلایەن سعودیەوە بە ئاگاداری ئەمریکا و ڕەزامەندی عەبادی چەک و یارمەتیان پێگەیشتووە وەک خۆ ئامادەکردنێک لە بەردەم ئەگەری ھێرشی چەکداری ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەریان. لەناو ئەم ئاڵۆزیانەدا کورد ئەگەرچی لایەنێکی سەرەکی پێکهێنانی حکەمەتی عێراقە، بەڵام هەریەکەو لا ئاوازێک دەخوێنێت.
هاوڵاتی لەگەڵ دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی ئابڵوقە ئابوریەکەی ئەمریکاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە، پرسیاری ئەوە دروستدەبێت کە چ وڵاتێک دەبێتە جێگرەوەی ئێران و هەناردەی ئەو بڕە نەوتە دەکات کە لەبڕی هەناردەکراوی ئێران کەمدەبێتەوە؟. بڕیارە مانگی 11 قۆناغی دووی ئابڵوقە ئابوریەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کەکەرتی نەوت دەکاتە ئامانج و پێشبینی دەکرێت هەناردەی نەوتی ئێران تەنها لەسەدا ٣٣ی بڕی پێش ئابڵوقە ئابوریەکەی بمێنێتەوە. بەپێی زانیاریەکانی مەڵپەڕی ئۆیلپرایس کەتایبەتمەندە بەهەواڵی نەوت و گاز، وڵاتانی ئۆپێک بەدڵخۆشیەوە ئەو بڕەی هەناردەی نەوت پڕدەکەنەوە کە لەئێران تائێستا کەمبوەتەوەو لەداهاتوودا زیاتر کەم دەبێتەوە. لەئێستادا عێراق لەباکوری ڕۆژئاوای ئەوروپا جێگای ئێرانی گرتوەتەوەو تەنها لەمانگی هەشتدا، حەوت ملیۆن بەرمیل نەوتی بەفەڕەنساو هۆڵەندا فرۆشتوە، کەئەمە زورترین بڕە لەمێژووی عێراقدا. ئەمە لەکاتێکدایە کەئێران، بەپێچەوانەی جاران، هیچ هەناردەیەکی بۆ ئەو دوو وڵاتە نەبوە لەو مانگەدا. هەروەها بەپێی زانیاریەکانی (کلیپەر داتا) کەسیستەمێکە لەسەر بڕی گواستراوەی نەوت لەتەنکەرە نەوتیەکانەوە پێشبینی بڕی هەناردەکراو دەکات، مانگی پێشوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان ٢٠٠ هەزار بەرمیل زیادیکردوە لەکاتێکدا هەناردەی ئێران ٦٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردوە. بەڵام عێراق تەنها وڵات نیە کە لەبەشی ئێران دەخوات، وڵاتانی تری ئۆپێک وەک سعودیەو ئیماڕات و کوێت هەناردەی نەوتیان بۆ وڵاتانی ئاسیا بەتێکڕا ٨٠٠ هەزار بەرمیل زیادیکردوە لەمانگی هەشتدا بەراورد بەمانگی پێشتر لەکاتێکدا هەناردەی ئێران ٧٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە.
ره‌نجده‌ر رزگار؛ هه‌ولێر چوار ساڵ پێش ئێستا، پارێزگارى هه‌ولێر جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌یه‌کى نیشته‌جێبوونى بۆ کرێنشینانى شارى هه‌ولێر به‌ناوى گوندى کۆرى راگه‌یاند، پرۆژه‌که پارێزگارى هه‌ولێر بههاوبەشى که‌رتى تایبه‌ت پێى هه‌ڵساوه‌و مۆڵه‌تى له‌ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ وه‌رگیراوه. پڕۆژه‌که له‌پێنج هه‌زار خانوو پێکهاتووه‌و له رێگه‌ى تیر‌و پشکه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شکراوه، به‌ڵام دواى کارکردنى به‌ماوه‌یه‌کى که‌م و له‌ساڵى 2014 به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی و هاتنى داعش، کارکردن له به‌شێکى زۆرى پڕۆژه‌که‌دا وه‌ستاوه‌و کارى تێدا ناکرێت، له‌ئێستادا ته‌نها هەزار خانوو ته‌واوبووه‌و 880 خانوویان ئاماده‌ن راده‌ستى خاوه‌نه‌کانیان بکرێته‌وه‌و ١٢٠ خانووى دیکه‌یان لهئایندهیهکى نزیکدا دابه‌شده‌کرێت. پڕۆژه‌ى گوندى کۆرى به‌بڕى 39950 هه‌زار دۆلار بهبهشداربوانى پڕۆژه‌که دراوه‌و به‌شێک لهسودمهندبوانى پرۆژه‌که رایده‌گه‌یه‌نن تائێستا 13500 هه‌زار دۆلاریان داوه بڕیاڕوابووه له‌کاتى راده‌ستکردنى خانووەکهشدا 6500 دۆلارى تریان لێوه‌ربگیرێت، ئه‌وى تر‌ى که ئه‌مێنێته‌وه، له‌ماوه‌ى 10 ساڵدا، مانگانه بڕى 164 دۆلاریان لێوه‌ربگیرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه چوارساڵه چاوه‌ڕوانن و تائێستا خانوه‌کان راده‌ستیان نه‌کراوه. بارزان محه‌مه‌د، یه‌کێکه لهسوودمهندهکانى خانووى کۆرى به هاوڵاتی راگه‌یاند «له ٢٨\٤\٢٠١٤ حهوتهمین که‌س بووم حه‌وت هه‌زار دۆلارمدا بۆ برۆژهى خانووى کۆرى، بڕیاربوو له‌ماوه‌ى دوو ساڵ که‌ده‌کاته ساڵى ٢٠١٦ پێنج هه‌زار خانوو دابه‌شبکرێت، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایى پڕۆژه‌که دواکه‌وت». وتیشی «جێگرى پارێزگار رایگه‌یاند ئه‌مساڵ هه‌رکه‌سێک 9/4 قستى دووه‌م که بڕه‌که‌ى شه‌ش هه‌زارو پێنجسه‌د دۆلاره بدات له‌ماوه‌ى ٤٥ رۆژ کلیلى خانوو وه‌رده‌گرێت، من ئه‌و قیستهشم دا به‌ڵام تائێستا ، چاوم به خانوو نه‌که‌وتووه« ئه‌و هاوڵاتییه‌ى شارى هه‌ولێر، کهسودمهندبووه له‌پرۆژه‌ى گوندى کۆرى هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد، «من کرێچیم به‌سێسه‌د هه‌زار دینار ماوه‌ى دوو ساڵه ئه‌و پرۆژه‌یه دواکه‌وتووه پارێزگا ده‌بێ قه‌ره‌بووى کرێچییان بکاته‌وه«. جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر دڵنیایی بهسوودمهندانى ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌دات، که لهئایندهیهکى نزیکدا ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واوده‌که‌ن و راده‌ستى خاوه‌نه‌کانیان ده‌کرێته‌وه، دواخستنیشى په‌یوه‌ندى بەقهیرانى دارایی و دابینکردنى خزمه‌تگوزاریی بۆ پرۆژه‌که هه‌بووه، دڵنیایش ده‌دات مافى هیچ که‌س نافه‌وتێت. تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگرى پارێزگارى هه‌ولێرو سه‌رۆکى پرۆژه‌که به هاوڵاتی راگه‌یاند «پرۆژه‌ى خانووى کۆرى بۆ خه‌ڵکى که‌مده‌رامه‌ته له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنانه‌وه مۆڵه‌تى پێدراوه، بڕیار وابوو پارێزگا ٢٠ هه‌زار دۆلار له‌جیاتى هاوڵاتیان بدات به‌قه‌رزى درێژخایه‌ن له‌ماوه‌ى 10 ساڵ وه‌ربگیرێته‌وه ئه‌و پارهیەش له سه‌ندوقى نیشته‌جێبوون بۆ پشتگیرى که‌مده‌رامه‌ته‌کان بدرێت». وتیشى «به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و هه‌ندێک خزمه‌تگوزارى وه‌ک شه‌قامى سه‌ره‌کى و ئاو‌و کاره‌با و ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌توانرا له‌کاتى خۆیدا جێبه‌جێ بکرێت». جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى وت «به‌مزوانه ئه‌و هه‌زار خانوه‌ى قیستهکهى دراوه، دابه‌شده‌کرێت، چوار هه‌زار خانووى تر ده‌مێنێ، ئه‌میش چاره‌سه‌رى بۆ دهدۆزینهوهو هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌که‌ینه‌وه مافیان نافه‌وتێت». ژماره‌یه‌ک لهسودمهندانى پرۆژه‌ى گوندى کۆرى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، که ئه‌وان ئێستا بهسودمهندانى ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌ژمارکراون، ئه‌وکات له‌ساڵى 2014 کهبهشدارییان له‌و پرۆژه‌یه‌دا کردووه، نرخى خانوو به‌رزبوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و نرخه‌ى ئه‌وسا ناکات و نرخه‌کانیان دابه‌زیوه، ئه‌گه‌ر بیانتوانیایه له‌م پرۆژه‌یه ده‌رئه‌چوون. پشتیوان ئه‌سعه‌د، یه‌کێک لهسودمهندانى پرۆژه‌ى خانووى گوندى کۆرى، به هاوڵاتی راگه‌یاند «ئێمه بهزهرەرمهندى خانووى کۆرى ههژمارکراوین، چونکه ئه‌م یه‌که‌ى نیشته‌جێبوونانه سه‌ره‌تاى ٢٠١٤ بۆمان ده‌رچوو، بۆ ئه‌و کات باشبوو خانوو نرخى به‌رزبوو ئێستا دابه‌زیوه، ئه‌گه‌ر بێت‌و تواناى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌که‌مان هه‌بوایه که‌سمان ئامادهنهدهبووین وه‌ریبگرین « وتیشى «بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه زۆر به‌ڵێنیان پێداوین، به‌ڵام هیچى جێبه‌جێ نه‌کراوه، دواجار به‌ڵێن وابوو پێش ره‌مه‌زان کلیله‌کانمان ته‌سلیم بکه‌ن، جه‌ژنى قوربانیش تێپه‌ڕی هیچمان وه‌رنه‌گرت، نوێترین به‌ڵێنیش ئه‌وه‌یه سبه‌ینێ کلیله‌کانمان پێبده‌ن». عه‌باس عومه‌ر خاوه‌نى نووسینگه‌ى کڕین و فرۆشتنى خانووبه‌ره، له‌باره‌ى نیگه‌رانیه‌کانى هاوڵاتیانى گوندى کۆرى سه‌باره‌ت به‌نرخى خانووه‌کان رایگه‌یاند «خانووى کۆریه‌کان باشترین شوێنى هه‌یه ده‌که‌وێته سه‌ر شه‌قامى 150 مەتری، ئه‌گه‌ر خانووه‌کان ته‌واوبێ و دابه‌شبکرێت نرخه‌که‌ى به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێستا مردووەو کڕین و فرۆشتنى که‌مه«. ئه‌وه‌شى وت «له‌م هه‌فته‌یه‌دا خانوویەکى کۆریم به شه‌ش هه‌زار دۆلار کڕیوه، به‌ڵام سه‌ره‌تاى پرۆژه‌که به 20 هه‌زار دۆلار فرۆشتوومه، ئێستاش ئه‌گه‌ر شوێنه‌که ئاوه‌دانبکرێته‌وه و خه‌ڵکى بێنه ناوى، نرخه‌که‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه«.
زەیتون رەسوڵ شیرین عەلی هاوڵاتیەکی قەزای ڕانیەیە نیگەرانە لەچاوەڕوانی تەواونەبوونی نەخۆشخانە گەورەکەی رانیە کەبڕیاربوو سەرجەم پێداویستیە پزیشکیەکان و مەرجەکانی تەندروستی تێدابێ، بەڵام دوای شەش ساڵ چاوەڕوانی لەئێستادا تەواو بێهیوایە لەتەواوکردنی، ئەمە لەکاتێکدایە دانیشتوانی ناوچەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەبێت سەردانی نەخۆشخانەیەکی بچوکی قەرەباڵغ بکەن. شیرین وتی «ئەو نەخۆشخانەیەی ئێستا بچووکەو ناتوانێ پێویستیەکانی نەخۆش دابینبکات داوا لەحکومەت دەکەین هەرچی زووە ئەو نەخۆشخانە تازەیەمان بۆ تەواوبکات». ئەمەش چیرۆکی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی سلێمانی بیری دانیشتوانی ئەوێ دەخاتەوە کە ١٠ ساڵی خایاند، کە لەساڵی 2003دا بەردی بناغەی دانراوەو لە 2013دا کرایەوە. هەروەها نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەییەکەی رانیە لەساڵی 2012 بەردی بناغەی دانرا کە لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکیەوە جێبەجێدەکرێت، بەپێی ئەو پلانەی کەدانرابوو بڕیاربوو لەماوەی 700 رۆژدا کەکەمتر لەدوو ساڵ دەکات دەبوو سەرجەم کارەکانی پڕۆژەکە تەواوبکرێ، بەڵام لەساڵی 2014وە کارەکانی وەستاوە. تەها محەمەد وتەبێژی گشتی ڕاپەرین بۆ وتی «ئەو نەخۆشخانەیە یەکێکە لەپڕۆژە گرنگەکانی تەندروستی لەسنورەکەو زۆربەی ئەو بەشانەی کە بەهۆی نەبوونی شوێنەوە نەکراونەتەوە دەتوانرێ لەو نەخۆشخانەیە بکرێتەوە بەتایبەت بەشی چاودێری ورد کە بەهۆی نەبوونی شوێنەوە تائێستا نەتوانراوە بکرێتەوەو بۆیە زۆربەی نەخۆشەکانمان بە ناچاری بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی بەڕێکردوە». ئەو نەخۆشخانەیەی کەئێستا خەڵکی هاتوچۆی دەکەن بەنەخۆشخانەی گشتی ڕانیە نارسراوە تەنها کە 100 قەرەوێڵەییە لەلایەن رێکخراوێکی خێرخوازیەوە دروستکراوە زۆر کۆنەو زۆربەی مەرجەکانی تەندروستی تێدا نەماوە لەچاو رێژەی دانیشتوانەکە زۆر بچوکەو ناتوانێ پێویستیەکانی نەخۆش دابینبکات. هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە وت « بە گوژمەی 107 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوەو لەئێستادا لەسەدا ٦۵ی کارەکانی جێبەجێکراوەو پێویستی بەبڕی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دۆلارە بۆ تەواوکردنی، بەڵام لەئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە بە نەدانی پێشینە بەکۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە لەئێستادا، پڕۆژەکە وەستاوە».
سه‌روه‌ر خه‌لیل هێزە شیعەکانی عیراق کەزۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمانیان بەدەستە دەڵێن ناتوانن بچنە ژێر باری سەرجەم داواکاریەکانی کورد‌و سوننەوە، هەربۆیە فشاریان لەسەرە لەناو خۆیاندا هاوپەیمانێتیەک پێکبهێنین بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق کەزیاتربێت لە ٢٠٠ کورسی. بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق پێویستە ١٦٥ پەرلەمانتار دەنگی بۆ بدات ئەمەش لەکاتێکدایە هیچ لیستێک نەیتوانیوە ئەو دەنگە بەدەستبهێنێت، هەربۆیە لایەنەکان دەستیانکردوە بەپێکهێنانی هاوپەیمانێتی. کورد‌و سوننە کۆمەڵێک داواکاری و خواستیان لەحکومەتی نوێی عیراق هەیە بەمەرجی چونەناو هەر هاوپەیمانێتیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام زۆرینەی شیعە ئەو داوکاریانە بە زۆر دەزانن. سه‌عد مه‌تڵه‌بی، سه‌رکرده له‌ده‌وڵه‌تی قانون که نوری مالیکی سه‌رکردایه‌تی ده‌کات به وت «فشاری زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر کورد‌و سوننه سووربون له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازات و سازشی گه‌وره که‌کار له‌سه‌ر پێکهاته‌ی نیشتیمانی و به‌رژه‌وه‌ندیه عێراقیه‌کان بکات، ئه‌وه پێویسته شیعه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات ژماره‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی 201 په‌رله‌مانتاره«. سەبارەت بەخواستەکانی کورد مەتلەبی وتی «له‌قۆناغی ئاینده‌دا ئاماری دانیشتوان ئه‌نجامده‌درێت که‌ڕێژه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیانی هه‌رێم دیاریده‌کات و پرسی ناوچه جێناکۆکه‌کانیش په‌یوه‌سته به‌مادده‌ی 140وه که‌هه‌نگاوی روونی له‌خۆی گرتووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه«. به‌وته‌ی سه‌رکرده‌که‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌به‌رپرسانی لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌کانی سائیرون کهموقتهدا سه‌در سه‌رکردایه‌تی ده‌کات جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که‌ئه‌وان نزیکترن له‌پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین دانیشتن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند وه‌فدێکی جیاوازی هێزو لایه‌نه شیعه‌و سوننه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتی کۆبوونه‌ته‌وه. سه‌عد مه‌تڵه‌بی وتی «ئێمه له‌ده‌وڵه‌تی قانون رێککه‌وتووین و کاره‌کان گه‌یشتوونه‌ته کۆتایی، له‌دوایین سه‌ردانی وه‌فدی یه‌کێتی و پارتی بۆ به‌غداو کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غداو رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌و حزبه هه‌یه، بۆ ئێمه کاره‌کان به‌ئاڕاسته‌ی دروستدا ده‌چنه ڕێوهو رێککه‌وتنه سیاسییه‌کانیش گه‌یشتونه‌ته قۆناغه‌کانی کۆتایی. وتیشی «ئێمه دڵنیاین و ژماره‌شمان له‌به‌رده‌سته، ئێمه ده‌زانین که‌خۆمان چ ژماره‌یه‌کمان هه‌یه، وه‌ک چۆن ده‌زانین کهسائیرون و هاوپه‌یمانه‌کانی چ ژماره‌یه‌کیان هه‌یه، بۆیه به‌وپه‌ڕی ئیسراحه‌ت و هێمنییه‌وه ده‌توانین جه‌خت له‌وه بکه‌ینه‌وه که‌ده‌وڵه‌تی قانون گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانیه«. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌ده‌وڵه‌تی یاسا‌و هاوپه‌یمانه‌کانی چه‌ند ناوێکیان خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه‌کانی تر بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنی کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌ت دیارترینیان نوری مالیکیه، به‌ڵام مه‌تڵه‌بی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه کهیهکلاکردنهوهی ناوی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆک کۆمار ده‌مێنێته دوای پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی. وتیشی «ئێمه پێشوازی له‌شه‌راکه‌تی راسته‌قینه ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ برا کورده‌کانمان و لیژنه‌ی هاوبه‌شیشمان هه‌یه که کار له‌سه‌ر داڕشتنی به‌رنامه‌ی حکومه‌تی داهاتوو ده‌که‌ن و برا کورده‌کانیش به‌شدارن له‌و لیژنه‌یه«. ئه‌مه له‌کاتێکدایه له‌دوای ساڵی 2003وه چه‌ندین کێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو له‌نێوان حکومه‌تی فیدڕاڵی وحکومه‌تی هه‌رێم هه‌ن که‌گرنگترینیان پرسی ناوچه جێناکۆکه‌کان و پشکی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی عێراق و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌و کێشه‌ی نه‌وت و گازن و تائێستا هیچ کام له‌و کێشانه چاره‌سه‌رنه‌کراون، بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌تیش لایه‌نه شیعیه‌کان جه‌خت له‌جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور ده‌که‌نه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رکرده‌که‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت «رێککه‌وتن کراوه له‌گه‌ڵ برا کورده‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ده‌ستوور ببێته حاکم له‌نێوانماندا، له‌کاتی بوونی هه‌ر ناکۆکیه‌کیش له‌سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی بڕگه‌کانی ده‌ستوور ئه‌وه هه‌ردوو لایه‌ن رای دادگای ئیتیحادی قبوڵ ده‌کات». به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2003وه، هه‌موو کابینه حکومیه‌کانی به‌غدا به‌ڵێنی جێبه‌جێکردنی ده‌ستووریان داوه‌و له‌و رووه‌شه‌وه رێککه‌وتنی نوسراو له‌نێوان حزبه کوردیه‌کان و لایه‌نه شیعییه‌کاندا هه‌بووه، به‌ڵام هیچ کام له‌و رێککه‌وتنانه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێ نه‌کراون. عه‌دنان زه‌رفی، سه‌رکرده له‌هاوپه‌یمانی نه‌سڕ که حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رکردایه‌تی ده‌کات و یه‌کێکه له‌هاوپه‌یمانه‌کانی موقته‌دا سه‌در، به وت «به‌دڵنیاییه‌وه نهسڕو هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌وڵی فراوانکردنی هاوپه‌یمانێتیه‌که‌یان ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی و زۆرینه‌ی سیاسی که‌دواتر کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌ت پێکده‌هێنێت». زه‌رفی که له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌میانه‌ی وه‌فدێکی باڵای سائیرون و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی کۆبووه‌ته‌وه جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که «حزبه کوردیه‌کان حزبی سه‌ره‌کین له‌ناوخۆی وڵاتدا‌و ناکرێت به‌سه‌ریاندا بازبدرێت و ئێمه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌راکه‌تی رستهقینهو راستکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌دوای 2003وه رویانداو قسه له‌گه‌ڵ حزبه کوردیه‌کان ده‌که‌ین، کۆبوونه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته که‌قۆناغی داهاتوو پێویستی به‌هاوکاریکردنی هێزه سه‌ره‌کیه‌کانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی راست و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی سه‌روه‌تی وڵاته‌که به‌شێوه‌یه‌کی دروست و دورکه‌وتنه‌وه له‌دابه‌شکاری و تێڕوانینی ته‌سک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت». ئه‌و ده‌ڵێت «ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌رۆک مهسعودمان بینی تێڕوانینه نیشتیمانیه‌که‌ی بوو که گه‌وره‌تره له‌پرسی ناوچه جێناکۆکه‌کان، ئێمه ئه‌ومان وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی نیشتیمانی بینی که‌قسه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌کانی بونیادنانی ده‌وڵه‌ت کرد‌و باسی بابه‌تی وردمان نه‌کرد، به‌ڵکو باسی سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی عێراقمان کرد، هه‌رچی ورده‌کارییه‌کانی تره ئه‌وه سه‌رکرده باڵاکانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن که به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی یه‌کێکه له‌و سه‌رکردانه«. زه‌رفی ده‌شڵێت «عێراق یه‌ک وڵاته‌و کورد به‌شێکی سه‌ره‌کیه له‌و ده‌وڵه‌ته‌و پێکهاته‌کانی تریش ته‌واوکه‌ری ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی وڵاته‌که‌ن، بۆیه پێموانییه که ناکۆکیمان هه‌بێت له‌سه‌ر چه‌ند پارچه زه‌وییه‌ک یاخود چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له‌ئیداره‌دانی هاوبه‌ش یان هه‌ر شێوه‌یه‌کی تر». هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا ئه‌وان پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نن. ئه‌گه‌رچی سه‌رۆک کۆماری عێراق رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتووی بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق دیاریکرد، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی 12ی ئایاری ئه‌مساڵ نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێککه‌وتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مان که‌دواتر حکومه‌ت پێکده‌هێنێت. هاوکات نه‌سار روبه‌یعی سه‌رکرده له‌ڕه‌وتی حیکمه، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که له‌دوایین کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی لێکتێگه‌یشتنی باش هه‌بووه‌و ده‌ڵێت «بۆچوونه‌کانمان وه‌ک یه‌کن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی». ئه‌و ده‌ڵێت «کۆبوونه‌وه‌کانمان په‌یوه‌ندییان به‌ورده‌کاری و داواکارییه‌کانه‌وه نه‌بوو، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رنامه‌یه‌ک ته‌به‌نی بکه‌ین که حزبه سه‌ره‌کییه‌کان هاوبه‌ش بن تێیدا، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌نگه‌ره‌کانی تایفه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌حکومه‌تدا بن و به‌شه‌که‌ی تر له‌ئۆپۆزسیۆن». روبه‌یعی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه له‌ئه‌گه‌ری باسکردنی ورده‌کاری و داخوازیه‌کانی کورددا، گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور به‌پێویست ده‌زانن، «ئێمه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی دهستوورداین به‌ڵام به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی حکومیی دیاریکراو که‌ده‌کرێت جێبه‌جێ بکرێت نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که له‌قۆناغه‌کانی رابردوو روویدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته لهبهرنامەی کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌تدا سه‌قفی زه‌مه‌نی دابنرێت بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان».
هاوڵاتى به‌رێوه‌به‌رى وێب سایتى گه‌لاوێژ ئاماژه به‌وه ده‌دات سه‌رجه‌م کتێبه‌کانى گه‌لاوێژ چاپدهکرێنهوهو ده‌درێنه کتێبخانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و کهرکوکو به‌غدا، ئهوهشدهخهنهروو له‌رێگه‌ى ئۆنلاینیشه‌وه بڵاویده‌که‌نه‌وه تا بگاته هه‌موو که‌سێک. خاتوو گه‌لاوێژ، خێزانى کۆچکردوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و دایکى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌و یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ى که ده‌یان کتێبى لبوارى فکرى و سیاسى و ئه‌ده‌بیدا هه‌یه. ژینۆ عه‌بدوڵا، به‌ڕێوبه‌رى وێب سایتى گه‌لاوێژ، له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" وێب سایتى گه‌لاوێژ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندن وکردنه‌وه‌ى به‌ڕووى بینه‌ران وخوێنهراندا به‌پێویستى زانیوه به‌رهه‌مه‌کانى چیرۆک‌نووس وڕۆمانووس گه‌لاوێژ بۆ جارێکى تر چاپ بکرێنه‌وه به‌وپێیه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مانه ئێستا لهکتێبخانهکاندادهست ناکه‌ون وخوێندنهوهشیان گرنگییه‌کى زۆرى فیکرى وسیاسى هه‌یه وناکرێت پشتگوێ بخرێت". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، هه‌ر بۆیه داواکهرییهکهى ستافى وێب سایت به‌هه‌ند وه‌رگیراو له‌ماوه‌یه‌کى دیاریکراودا بیست و یه‌ک کتێب له‌به‌رهه‌مه‌کانى نووسه‌ر به‌تیراژى هه‌زار دانه چاپ کراوه‌ته‌وه. وتیشى" ئه‌م به‌رهه‌مانه، خۆیان له‌چیرۆک و ڕۆمان و نۆڤلێت و یاده‌وه‌رى و یاداشت و ئه‌ده‌بیاتى منداڵان و وه‌رگێڕاندا ده‌بینێته‌وه،چه‌ندین شێواز و ته‌کنیکى هونه‌رى و ده‌ربڕینى وفیکرى له‌خۆ ده‌گرێت .سه‌رجه‌میشیان له‌نێو ڕێبازى ڕیاڵیزمى شۆڕشگێڕى وسۆشیاڵیزمى وڕهخنهیى وبابهتیدا ده‌سووڕێنه‌وه". هاوکات، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه به هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوبه‌رى دیوانى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، یه‌که‌مجار به‌سه‌ر هه‌ر 90 کتێبخانهکهکانى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان و شارى که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان و شارى به‌غدا و دواتر کتێبخانه‌ى سه‌رجه‌م زانکۆ‌و په‌یمانگاکانى هه‌رێمى کوردستان دابه‌ش ده‌کرێت و پاشان ده‌زگاو ناوه‌نده ڕ‌ۆشنبیرى و ڕووناکبیرى و توێژه‌ران به بێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش ده‌کرێن.هه‌روه‌ک له بهرنامهشدایه به‌سه‌ر کتێبخانه‌و زانکۆکانى کوردستانى خۆرهه‌ڵات و ڕۆژئاواشدا دابه‌ش بکرێت. له‌لاى خۆیه‌وه دکتۆر نیان نه‌وشیروان فواد مه‌ستى، به‌ڕێوبه‌رى نووسینى وێب سایتى (galawezh.com) وتى" نووسه‌ر،گه‌لاوێژ، ته‌واو ڕێبازه فه‌لسه‌فییه‌که‌ى جۆن لۆک ودهیڤد هیومى به‌نێو ئه‌زموونگه‌رایى جێبه‌جێ کردووه که‌ئه‌م ڕێبازه پشت به‌ڕه‌هه‌نده هه‌ستییه‌کان ده‌به‌ستێت ولێره‌شه‌وه گه‌لاوێژ خۆى ده‌بێته به‌شێک ئه‌زموونى ئه‌زموونگه‌رایى .ئامانجه‌که‌شى بریتیه له‌وه‌ى که‌چۆن ئه‌زموون لهئهزموونگهرایى جودا بکاته‌وه وله‌برى ئه‌وه‌ى پشت به‌ئه‌زموونه ده‌ره‌کییه پێش وه‌خته‌کان ببه‌ستێت ئه‌وا خۆی،له‌ڕێگه‌ى هه‌سته‌کانه‌وه، ده‌بێته ئه‌زموون بۆ ئه‌وانى تر".
ئارا ئیبراهیم هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمى کوردستاندا بۆته ئاگرێک و حزبه سیاسیه‌کان خۆیانى لێ به‌دوورده‌گرن و که‌سیان ئاماده‌نین به‌ئاشکرا داواى دواخستنى بکه‌ن، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ى گومانه‌کانیان له‌سه‌ر تۆمارى ده‌نگده‌ران ئه‌و په‌یامه رونبۆته‌وه کهمەیلى دواخستنیان هه‌یه. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان لاى حزبه سیاسیه‌کان و کاندیده‌کانیان و هاوڵاتیانیش دودڵى زۆرى دروستکردووه‌و به‌شێک له‌لایه‌نه‌کان پێیانوایه گومانى زۆریان له‌تۆمارى ده‌نگده‌ران هه‌یه که‌زیاتر له 600 هه‌زار ناوى دوباره‌و مردوو ناوچه کێشهلهسهرهکانى تێدا ماوه‌و ئه‌مه‌ش هاوکێشه‌کان ده‌گۆڕێت. بریاره رۆژى 30 ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و له 5/9/2018 بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌پێى بڕیارى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێبکات و رۆژى 28ى ئه‌یلول بانگه‌شه کۆتایى پێبهێنرێت. تائێستا هیچ لایه‌نێک به‌ئاشکراو بهداوایهکى فه‌رمى داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستانیان نه‌کردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ ره‌خنه‌گرتن له‌تۆمارى ده‌نگدەران دواخستنى هه‌ڵبژاردن بۆته ئه‌گه‌رێک و تائێستاش ئه‌م پرسه به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه. نه‌وزاد ره‌سوڵ، ئه‌ندامى دامه‌زراوه‌ى هه‌ڵبژاردن له هاوپه‌یمانى و دیموکراسى بۆ دادپه‌روه‌رى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «هاوپه‌یمانى بڕواى ته‌واوى به هه‌ڵبژاردنى دیموکراسى هه‌یه له‌کاتى خۆیدا بکرێت، به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه‌کان گومانى ته‌واویان له‌تۆمارى ده‌نگده‌ران هه‌یه‌و ئه‌و تۆماره نیه که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق دراوه‌ته لایه‌نه‌کان، جیاوازى گه‌وره‌یان هه‌یه‌و یاداشتێکى 22 خاڵیمان ته‌سلیمى کۆمسیۆنى هه‌رێم کردووه«. چوار لایه‌نه‌که لهیاداشتێکى 22 خاڵیدا، گومانه‌کانى خۆیان ئاراسته‌ى کۆمسیۆن کردووه که‌خاڵه جهوههریهکهى ئه‌وه‌یه کهگومانیان له‌ناوى 600 هه‌زار که‌سى گوماناوى هه‌یه. به‌رپرسه‌که‌ى دامه‌زراوه‌ى هه‌ڵبژاردنى هاوپه‌یمانى ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که «گومانه‌که زیاتر له 600 هه‌زار ناوى دووباره‌و مردوو ناوى که‌سانى ناوچه جێناکۆکه‌کان کهدهرنههێندراون و ئه‌مه‌ش هاوکێشه‌ى سیاسى ده‌گۆڕێت، داوامان کردووه کۆمسیۆن وهڵامانبداتهوهو ده‌نگده‌رى کورد تۆراوه‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ربکرێت». نه‌وزاد ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه کهکۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى پێیان راگه‌یاندوون کهبهرپرسانى ئاسایش و پۆلیس لیستى ناوى تۆماره‌کانیان ناده‌نێ تا ده‌نگدانى گشتى و تایبه‌ت له‌تۆماره‌که‌دا جیابکرێته‌وه. وتیشى «ئه‌گه‌ر تۆمارى ده‌نگده‌ران پاکنه‌کرێته‌وه ره‌نگه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بوه‌ستێت، ئه‌مه‌ش بڕیارى سیاسى ده‌وێت». ئیسماعیل خورماڵى بڕیارده‌رى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه له 25/7/2018 چوار لایه‌نه‌که یاداشتیان ته‌سلیم کردبێت، بەڵام وتی هه‌فته‌یه‌که یاداشتى چه‌ند لایه‌نێکمان به‌ده‌ست گه‌یشتوه که تێبینى خۆیان له‌سه‌ر تۆمارى ده‌نگده‌ران خستۆته‌ڕوو، وتیشی «ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌و وه‌ڵامه‌کانمان ئاماده‌کردووه«. ئەگەرچی ئەو چوارلایەنە دەڵێن تێبینیان لەسەر لیستی تۆماری دەنگدەران هەیەو بەو هۆیەوە نایانەوێت لەم کاتەدا هەڵبژاردن بکرێت، لەهەمانکاتدا دەشڵێن هه‌ڵبژاردن بۆ حزبە دەسەڵاتدارەکان بۆته ئاگر بەو پێیەی ئەوان له «گه‌نده‌ڵی»ه‌وه تێوه‌گلاون و ئەوەش چانسیان لەهەڵبژاردن لاواز دەکات. فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ وتى»هه‌ڵبژاردن پشتى به ساخته‌کارى به‌ستبێت بۆ هه‌ر حزبێک که‌پشتیوانى له‌گه‌نده‌ڵى کردبێت و تێوه‌گلابێت بۆ ئه‌وانه بۆته ئاگرێک و له‌هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێن، به‌ڵام ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵ پشکمان نیه لهگهندهڵیداو داواى دواخستنیمان نه‌کردوه‌و هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کمان کردووه‌و ره‌تیده‌که‌ینه‌وه به‌هه‌ر پاساوێک بێت دوابخرێت». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که نه به‌نهێنى نه به‌ئاشکرا داواى دواخستنی هەڵبژاردنیان نه‌کردووه‌و گومانیان له‌تۆمارى ده‌نگدەران هه‌یه. فاروق عه‌لى وتی «حه‌قیقه‌تێک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خه‌یاڵ پڵاویه له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌ڵبژاردن بکرێت و ساخته‌کارى نه‌کرێت، چاره‌سه‌ریش هه‌ر ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان تۆڵه له‌گه‌نده‌ڵکاران بکه‌نه‌وه«. جگە لەکۆمەڵی ئیسلامی هەروەها بزووتنەوەی گۆڕانیش کەیەکێکە لەچوار حزبە ناڕازیەکە دەڵێت ئاماده‌کارییان کردووه بۆ هه‌ڵبژاردن و له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نین، بەڵام تێبینیان هەیە لەتۆماری دەنگدەران. زمناکۆ جه‌لال، رێکخه‌رى ژورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «وه‌کو پره‌نسیپ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پاک و بێگه‌ردین، به‌ڵام تانه‌مان له‌تۆمارى ده‌نگده‌ران داوه که‌ناوى دوباره‌و مردوو ناوى که‌سانى ناوچه جێناکۆکه‌کانى تێدایه، کۆمسیۆنیش نه‌یتوانیوه دڵنیایى بداته لایه‌نه‌کان له‌پاککردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران». وتیشی» ناڵێین هه‌ڵبژاردن بۆته ئاگر، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاته‌وه سومعه‌ى خراپ کراوه‌و پاشخانێکى خراپى هه‌یه‌و سومعه‌ى له‌کەدار کراوه له‌سه‌ر ده‌ستى یه‌کێتى و پارتى له‌کوردستاندا». رێکخه‌رى ژورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان، تەئکیدى له‌وه‌شکرده‌وه که‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ده‌ر نیه لهقهلهقى چاره‌نوسى ئه‌نجامدانى هێشتا نادیاره. پارتى و یه‌کێتى له‌لایه‌ن چوار لایه‌نه‌که (گۆڕان، کۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانى، یه‌کگرتوو) ره‌خنه‌ى «ساخته‌کاری»یان لێده‌گرن و پارتى و یه‌کێتیش جه‌خت له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه که له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندان. عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی ده‌ڵێت زۆر به‌جدى ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌کاتى خۆیدا بکرێت و بەباشترین و ئاشتیانه‌ترین میکانیزم ده‌زانن بۆ ده‌ستاوده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات. وتیشى»کۆمسیۆنى هه‌رێم به‌ته‌واوى دیقه‌ته‌وه تۆمارى ده‌نگده‌رانى پاککردۆته‌وه، هه‌ر حزبێکى سیاسى بیه‌وێت خۆى له‌هه‌ڵبژاردن بدزێته‌وه، ئه‌وه له‌ده‌نگ و ئیراده‌ى خه‌ڵک ده‌ترسێت، چونکه هه‌ڵبژاردن رۆژى پاداشت و سزاى لایه‌نه سیاسیه‌کانه«. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى لقه‌کانى پارتیه‌وه به‌کاندیده‌کان راگه‌یاندراوه جارێ پۆسته‌ره‌کانیان چاپ نه‌که‌ن، وته‌بێژه‌که‌ى پارتى وتى «ریکلامى هه‌ڵبژاردنمان مه‌رکه‌زیه چاپه‌مه‌نییه‌کانمان له‌یه‌ک شوێن چاپده‌کرێت و ته‌عمیم ده‌کرێت بۆ لقه‌کانى پارتى، وه‌کو پارتى ده‌مانه‌وێت پێداگرین که‌هه‌ڵبژاردن له‌کاتى خۆیدا بکرێت، هه‌ڵبژاردن هه‌ر ده‌بێت له‌کاتى خۆیدا بکرێت». هەروەها یه‌کێتى نیشتیمانی کوردستان کە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لەمانگی ئایار بەڕێوەچوو تێیدا تۆمەتبار کرا بەئەنجامدانی «ساختەکاریی» جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که حزبه‌که‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندایه‌و ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانى تر داواى دواخستنى بکه‌ن رێزى لێده‌گرن. له‌تیف نێروه‌یى، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «ئه‌گه‌ر حزبه‌کانى تر پێشنیارى دواخستنى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن یه‌کێتى رێزى لێده‌گرێت، به‌ڵام ئێمه هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کمان کردوه«. هاوکات زوبێر عوسمان، جێگرى سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى، وتى «داواى دواخستنیمان نه‌کردووه‌و ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به‌په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه«.
ئارا ئیبراهیم به‌پێى نوسراوێکى فه‌رمى بەڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆنتڕۆڵکردنى هێنان و دروستکردنى ئامێر‌و پێداویستى پزیشکى له‌کوردستان، داوا لە مەرزای ئیبراهیم خەلەل دەکات ریگە نەگرێت لە هەندێک دەرمان و داوادەکات به‌بێ پشکنین رێگه‌ى پێدەدرێت بێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه. له‌نوسراوه فهرمیهکهدا هاتووه که «بۆ ئاگاداریتان ئه‌و ده‌رمانانه پشکنین و کڕین و فرۆشتنیان له‌سه‌ر نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، ته‌نها بۆ نه‌خۆشخانه‌کانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه، بۆ ئاگاداریتان ده‌بێت ئه‌و ده‌رمانانه بههۆیهکانى ساردکه‌ره‌وه بگوازرێنه‌وه، ئه‌م رێگه‌پێدانه ته‌نها بۆ ماوه‌ى (30) رۆژه له‌به‌روارى ده‌رچونى ئه‌م نوسراوه، بفه‌رمون بۆ تێڕوانین». نوسراوەکە واژۆى دکتۆر (گۆران عبۆ میرزا)ى له‌سه‌ره‌و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گومرگ ب/ رێگه‌پێدان، که باس لهڕێگهدان به‌هه‌ندێ ده‌رمان ده‌کات که به‌بێ پشکنین رێگه‌ى پێبدرێت بێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه. له‌نوسراوه‌که‌دا ئه‌وه هاتووه «دوابه‌دواى نوسراومان ژماره(1/13/7664) له‌به‌روارى 4/6/2018 له‌سه‌ر داواکارى کۆمپانیاى (Active Remedy) به‌نوسراویان ژماره (521) له‌به‌روارى 4/6/2018 به‌پێى فه‌رمانى وه‌زاریمان ژماره (6730) له‌به‌روارى 17/9/2013و ئاماژه به‌بڕیارى لیژنه‌ى رێگه‌پێدان ره‌زامه‌ندى وه‌رگیراوه له‌سه‌ر هێنانه ژوره‌وه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى که له‌لیستى هاوپێچدا هاتوون». هاوکات، تێبینیه‌کیش له‌نوسراوه‌که‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه که «ئه‌م رێگه‌پێدانه ده‌بێت به‌هاوکارى ئاسایش و گومرگ و بنکه‌ى ته‌ندروستى له‌خاڵى سنورى (ئیبراهیم خه‌لیل)ه‌وه ئه‌نجامبدرێت. هاوپێچ لیستى ده‌رمان (مۆرکراو). هاوڵاتی زۆر هه‌وڵیدا به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لیستى هاوپێچى ده‌رمانه‌کان ئاشکرابکه‌ن، به‌ڵام باسیان له‌وه‌کرد که‌هه‌ندێ ده‌رمانى «تایبه‌تن». به‌ڕێوه‌به‌رى کوالێتى کۆنتڕۆڵى درمان و پێداویستى پزیشکى، کهواژۆى له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه کردووه بۆ یه‌که‌مجار ئه‌وه ئاشکراده‌کات که له‌سه‌دا پێنجى ده‌رمان که‌دێته کوردستانه‌وه پشکنینى بۆ ناکرێت و نوسراوه‌که‌ش به‌یاسایى وه‌سفده‌کات. دکتۆر گۆران عبۆ میرزا، به‌ڕێوه‌به‌رى کوالێتى کۆنتڕۆڵى ده‌رمان و پێداویستى پزیشکى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئه‌وه ئه‌و ده‌رمانانه‌یه که کۆنوسى لیژنه‌ى پێ ده‌ڵێن، لیژنه‌یه‌کى باڵاى ده‌رمان هه‌یه ئه‌و ده‌رمانانه‌ى که له‌بازاڕدا نیه ئیعتماد ده‌که‌ینه‌سه‌ر بڕیارى ئه‌و لیژنه‌یه، چونکه هه‌ندێ ده‌رمان هه‌یه ئێمه پێمان پشکنین ناکرێت». وتیشى «هیچ تاقیگه‌یه‌ک نیه هه‌موو ده‌رمانێک پشکنینى بۆ بکات، له‌وانه‌شه پێمان پشکنین بکرێت، به‌ڵام زۆر ده‌رمان هه‌یه پشکنینى بۆ ناکه‌ین و لیژنه باڵاکه بڕیار بدات». به‌ڕێوه‌به‌رى کوالێتى کۆنتڕۆڵى ده‌رمان، حهختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌شێک له ده‌رمانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوترین کات بگاته ده‌ست نه‌خۆشخانه‌کان پشکنینى بۆ ناکه‌ن، وتیشى «ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رمانه دوابکه‌وێت ده‌بێته هۆى مردنى نه‌خۆشه‌کان، ئێمه سه‌دا پێنجى ده‌رمانمان پێ پشکنین ناکرێت به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ئه‌وه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه حکومیهکانهو رێگه‌ى پێده‌درێت و نوسراو لاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌کرێت و ئه‌وکات ئێمه‌ش رێگه‌ى پێده‌ده‌ین و نوسراوه‌که یاساییه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که به‌شێک له‌و ده‌رمانانه‌ى دێنه کوردستانه‌وه لیژنه‌ى باڵاى ده‌رمان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات و پشکنینى بۆ ناکرێت «ئه‌وه‌ش هه‌ندێک جار نه‌ک هه‌موو کاتێک». خاڵس قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت»هه‌ندێک ده‌رمان که پێویستن عاده‌ته‌ن دواى ئه‌وه‌ى داوا ده‌کرێت که داخڵ کرا دواتر ده‌چن پشکنینى بۆ ده‌که‌ن، نه‌ک له‌کاتى داخڵبونى نمونه‌ى لێوه‌ربگرێت و پشکنینى بۆ بکرێت، کۆمه‌ڵێک دیکۆمێنت و سه‌رچاوه‌که له‌شوێنى سه‌رچاوه‌که‌و ئه‌و ده‌رمانانه‌ش ده‌رمانى تایبه‌تن». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌رگرى له‌و نوسراوه ده‌کات و وتى «لیژنه‌یه‌ک هه‌یه بڕیار ده‌دات پێویست به‌وه ناکات پشکنینى بۆ بکرێت، خه‌ڵکى ئاسایى لێى تێناگات، ئه‌گه‌ر کوالێتى کۆنتڕۆڵ وتى ئه‌و ده‌رمانه سه‌لامه‌ته ئه‌وه گرنگه، ده‌کرێت هه‌ندێ ده‌رمان پشکنینى بۆ نه‌کرێت وه‌کو ده‌رمانى شێرپه‌نجه یان ده‌رمانه‌که که‌میه‌تى زۆر که‌مه‌و پشکنینى بۆ ناکرێت». له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند که‌چه‌ند که‌سێکیان ده‌ستگیرکردووه که ده‌رمانیان به‌شێوه‌ى (قاچاغ) هێناوه‌ته کوردستان و فرۆشتویانه‌ته‌وه به هاوڵاتیان. لهمبارەیهوه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ده‌ستگیرکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى قاچاغچی ده‌رمانن و به‌نایاسایى بێت و ده‌رمانه‌کانیان له‌لیستى ده‌رمانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نه‌بێت لیژنه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ته‌ندروستى هه‌یه که‌ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیرده‌که‌ن، وتیشی «لیژنه‌یه‌کمان هه‌یه ده‌بێت ئه‌و لیژنه‌یه بڕیارى له‌سه‌ربدات و مافى ئه‌وه‌شیان هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌دا بگرن و به قاچاغى بزانن».
هاوڵاتی، سابر پشده‌رى کۆمارى ئسلامى ئێران به‌ته‌نها له‌سنورى قه‌زاى پشده‌ر به‌درێژى 40 کیلۆمه‌تر سنورى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه به‌ڵام ماوه‌یه‌که ئێران ده‌ستیکردوه بهقائیمکردنى سنوره‌کانى و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌درێژایی سنوره‌که ده‌ستى کردووه بهدروستکردنى قه‌ڵاى سه‌ربازى زۆرێک له‌و قه‌ڵا سهربازیانهشى دروستیکردوون له‌به‌شى هه‌رێمى کوردستاندان. له‌و باره‌یه‌وه جه‌وهه‌ر ڕه‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ڕاپه‌ڕین به‌هاوڵاتی وت «ئێران له‌سنورى قه‌زاى پشده‌ر به‌گشتى و مه‌رزى قندۆڵ و گه‌ناو به‌تایبه‌تى به‌درێژایی 700 مه‌تر ته‌جاوزى کردووه‌ته سه‌ر خاکى باشورى کوردستان و له‌و تهجاوزهشى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ى عێڕاقیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا به‌فه‌رمى وەڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه«. باسی له‌وه‌ش کرد له‌مه‌رزى بازرگانى کێلێ ئێران سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌درێژایی 700 مه‌تر هاتۆته ناو خاکى باشورى کوردستانه‌وه به‌ڵام کاتێک ویستویانه بینایه‌ک بۆ پاسه‌وانى سنورى لهسهرخهتى ته‌ماس له‌و سنوره دروستبکه‌ن ئێران هێزێکى زۆرى ناردووته سه‌ر سنور‌و ڕێگرییان کردووه له‌کارکردنى شۆفڵ و ئامێرەکانیان. به‌و هۆیه‌شه‌وه مه‌رزه‌که‌یان بۆماوه‌ى زیاتر له 12 کاتژمێر داخستووه دواتر به‌هه‌وڵى ئیداره‌ى پشده‌رو چه‌ند لایه‌نێک دهروازهکەیان کردووەته‌وه، به‌ڵام مۆڵه‌تى هەشت ڕۆژیان بۆ دیاریکردوون بۆ ئه‌وه‌ى کێشه سنوریه‌کانیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌و لیژنه‌یه‌کى فه‌نى عێراق و ئێران بهێنن بۆ دیاریکردنى خاڵى سفرى مه‌رزى، که بریتیه له‌و خاڵه‌ى نابێت هه‌ردولا لێی نزیک ببنه‌وه. ئه‌م هاتنه پێشهوهیهى ئێران له‌کاتێکدایه که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاندێکی حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایی و شاندێکی کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌سه‌رۆکایه‌تى پارێزگارى ورمێ و سه‌رکونسوڵى ئێران له‌سلێمانى بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تى کردنى مه‌رزه‌که لێکتێگه‌یشتنێکى 14 خاڵییان واژۆ کرد، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ نه‌کران، به‌ڵکو ئه‌و شوێنه‌ى بۆ کۆمه‌ڵگاى فه‌رمانگه‌کانى مه‌رزه‌که ده‌ستنیشان کرابوو بڕى چوار ملیۆن دینارى لێ خه‌رج کرابوو، ئێران ده‌ستى به‌سه‌رداگرت و ئێستاش ڕێگه‌نادات له‌و سنوره نزیک ببنه‌وه. ئه‌بوبه‌کر بایز قایمقامى پشده‌ر به‌هاوڵاتی وت کهدیارینهکردنى خاڵى سفرى مه‌رزى له‌نێوان عێراق و ئێران گرفتى زۆرى بۆ ئه‌وان دروستکردووه و زۆرێک له‌و شوانکارانهى چه‌ندین ساڵه گه‌رمیان و کوێستان ده‌که‌ن ئێستا ناتوانن بچنه‌وه کوێستانه‌کانیان، ئه‌مه جگه له‌دروستبونى خه‌له‌لى ئه‌منى له‌و سنورانه‌دا، چونکه چه‌ندجارێک له‌و بنکه سه‌ربازیانه‌ى ئێران ته‌قه لهشوانکارهکان کراوه و ئاگادارکراونەتەوه که له‌و سنورانه نزیک نه‌بنه‌وه. قادر ڕه‌زگه‌یى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتی وت «له‌و شوێنانه‌ى ئێران ته‌جاوزى کردوه‌ته‌سه‌ر خاکى کوردستان به‌هى خۆى ده‌زانێت چونکه به‌گوێره‌ى ڕێککه‌وتننامه‌ى جه‌زائیر عێراق به‌شێکى خاکه‌که‌ى به‌ئێران داوه«. وتیشی» هه‌رچه‌نده سه‌دام حسێن پێش جه‌نگى هەشت ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران ڕێککه‌وتننامه‌ى جه‌زائیرى تاکلایەنه هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام له‌دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عس ئێران بهههڕهمهکى ماوه‌یه‌که ده‌ستیکردووه به‌هاتنه ناو خاکى کوردستان و دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازى له‌سه‌ر ئه‌و سنورانه به‌گشتى و له‌ناوچه ستراتیژیه‌کان به‌تایبه‌تى». ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت «به‌گوێره‌ى ده‌ستورى عێراق دیاریکردنى سنور له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ئه‌رکى ده‌سه‌ڵاته سیادیه‌کانى حکومه‌تى عێراقه، به‌ڵام ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت هه‌رچه‌نده ئێران ته‌جاوزى کردووه له‌خاکى کوردستان به‌ڵام حکومه‌تى عێراق تائێستا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کى نه‌بووه، به‌وپێیه‌ى شیعه‌کان له‌عێراق چاوپۆشى له‌و تهجاوزاتانهى کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌که‌ن و نایانه‌وێت وه‌ها باسێک بوروژێنن». ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سهرقونسوڵى ئێران له‌سلێمانى سه‌ردانى مه‌رزى کێلێى له‌قه‌زاى پشده‌ر کرد‌و له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕژنامه‌وانیدا له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرى هاوڵاتی له‌باره‌ى سنوربه‌زاندنى ئێرانه‌وه ڕایگه‌یاند «ئه‌و شوێنه‌ى لێوه‌ى هاتونه‌ته پێشه‌وه ئه‌وان به‌خاکى خۆیانى ده‌زانن و چه‌ندین ساڵه داوایان نه‌کردۆته‌وه، بۆیه ئێستا مافى خۆیانە هه‌رچۆنێک مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بکه‌ن«. وتیشى « ئه‌گه‌ر عێراق پێی وایه خاکى ئه‌وانمان به‌زاندووه بابفهرمون لیژنه‌یه‌کى فه‌نى له‌هه‌ردولا بهێنن و خاڵى سفرى مه‌رزى دیاریبکه‌ن».
شاناز حه‌سه‌ن بازاڕى ئاڵتون فرۆشه‌کان له‌ئێستادا به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتوه‌ته‌وه، ئه‌و بازاڕه‌ى جارانیان نه‌ماوه که‌پێشتر هه‌یانبوو، به‌وته‌ى ئه‌وان ژنان و کچان روو له ئاڵتون وه‌رده‌گێڕن و رووده‌که‌نه زیوو بابه‌ته‌کانى جوانکاریی. به‌شێک له‌کچان و ژنان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، ئاڵتون ئه‌و رهونهقهى جارانى نه‌ماوه‌و که‌متر بۆ جوانکاریی به‌کاریده‌هێنن و مه‌یلیان بۆ ئاڵتون که‌مبوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى بهکاریشى ده‌هێنێت، به‌چاوێکى نامۆوه لێى ده‌ڕوانن. خاوه‌ن دوکانه‌کانى ئاڵتون فرۆشان هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، پێشتر رۆژانه ئه‌و کچانه‌ى ژیانى هاوسه‌رگیرییان پێکده‌هێنا روویان له‌وان ده‌کرد، بۆ هه‌ڵگرتنى ئاڵتون، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆر به‌ده‌گمه‌ن بوکێک ده‌بینى که بۆ هه‌ڵگرتنى ئاڵتون روویان تێبکه‌ن. نیاز قادر ته‌مه‌ن 31 ساڵ به هاوڵاتی وت «ئێستا زۆر که‌م ئاڵتونم کڕیوه، چونکه به‌ڕاستى هه‌م نرخى گرانه‌و هه‌م که پارچه‌یه‌کت کڕى یه‌کجار جوانه که بهکاریبهینێت دواتر ئه‌ویش وه‌ک شته‌کانى تر کۆن ده‌بێت». وتیشى «پێمخۆشه که‌ئێستا به‌کارهێنانى ئاڵتون مۆدى نه‌ماوه، چونکه ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیرى زۆر پی به‌راورد ده‌کراو هۆیه‌ک بوو بۆ جیاکاریی». بهبڕواى نیاز ئێستا دوو بۆچوون له‌ناو خه‌ڵکیدا سه‌باره‌ت به‌به‌کارهێنانى ئاڵتون هه‌یه، به‌شێک له‌خه‌ڵکى پێیان وایه ئاڵتون هۆیه‌که بۆ جیاکردنه‌وه‌ى که‌سى هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌شێکى تریش پێیان وایه ئه‌وانه‌ى ئاڵتون به‌کارده‌هێنن به‌چاوێکى نامۆوه لێان ده‌ڕوانن و بهکهسێکى دواکه‌توو وه‌سفى ده‌که‌ن. ئه‌و وتى «به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێستا ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه گۆڕاوه، ئه‌وه‌ى ئاڵتونى زۆر به‌کاربهێنێت بهدواکهتوو ناوى ده‌به‌ن». یه‌کێکى تر له‌و که‌سانه‌ى که هاوڕابوو له‌گه‌ڵ نیازدا، سوعاد محەمەدى ته‌مه‌ن 52 ساڵ بوو، ئه‌و باس له‌وه‌ده‌کات له‌کۆندا خه‌ڵکى به‌تامه‌زرۆییه‌وه ئاڵتونیان به‌کارده‌هێناو شتێکى باوبوو، هه‌موو که‌س ئاواته‌خوازبوو کهئاڵتون به‌خۆیه‌وه بکات، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌که گۆڕاوه‌و ژنانیش وه‌ک جاران به‌لاى ئاڵتوندا ناچن. سوعاد وتى» له‌کۆندا زۆر ئاڵتونم ده‌کڕى و باو‌و بوو، بۆ هه‌موو شوێنێک به‌کارمده‌هێنا». ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه پاش چه‌ندین ساڵ له‌به‌کارهێنانى ئاڵتونه‌کانى، هاتبوه دوکانێکى ئاڵتون فرۆشى، تائه‌و زێڕو خشڵهى چه‌ندساڵه به‌کاریهێناوه بیفرۆشێت، وه‌ک خۆى ئاماژه‌ى بۆ کرد، ئێستا خه‌ڵک ئاڵتونه‌کانیان له‌ناو تاکه‌کانیاندا داده‌نێن. «ئاڵتونى ئێستا هه‌ر بۆ ناو تاکه‌و به‌کارنایه‌ت، بۆیه هاتوم بیانفرۆشم». وتیشى»ئیمه له‌کۆندا ته‌نیا ئاڵتون هه‌بوو خۆمانى پێ بڕازێنینه‌وه، له‌کاتێکدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر شتى تر هه‌یه، که‌ژنان به‌کاریبهێنن، بۆیه نه‌وه‌کانى ئێمه ته‌نانه‌ت که‌باسى ئاڵتونیان لادهکهین، گاڵته‌شمان پێده‌که‌ن». ئه‌وه‌ى له رابردودا وایکردبوو ژنان و کچان ئاڵتون و زێڕو خشڵ به‌کاربهێنن، وه‌ک ته‌نها هۆیه‌کى جوانکاریی ته‌ماشا ده‌کرا، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆى بوونى قه‌یرانى دارایی و به‌کارهێنانى جلوبه‌رگ و بابه‌ته‌کانى جوانکاریی و زیو، که‌متر گرنگى بهخشڵ و زێڕ ده‌ده‌ن. دیمه‌ن جه‌لال کچێکى 16 ساڵانه‌و له‌یه‌کێک لهسۆپهرمارکێتهکان کارده‌کات، وتى «مانگانه نیوه‌ى موچه‌که‌م ده‌ده‌م بهمیکیاژ و جلوبه‌رگ، حه‌زم لهزهردو زیو نیه بۆ خۆڕازاندنه‌وه، زیاتر کچ به‌ساده‌یى جوانه«. ئه‌م کچه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «کهئاڵتون ته‌نیا بۆ هه‌ندێک شوێنى تایبه‌ت جوانه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ندێک جلى تایبه‌ت به‌کارده‌هێنرێت و من بۆ خۆڕازاندنهوهم ته‌نها حه‌زم له میکیاژه«. له‌باره‌ى زیوو زهردیشهوه وتى «ته‌نیا شتێکى که‌م جوانه، وه‌ک ده‌ستبه‌ندێک یان ملوانکه‌یه‌کى ساده، حه‌زم له‌شتى زۆر به‌بریق و باو نیه«. ئه‌م کچه به‌پێکه‌نینه‌وه وتیشى «من خوا ئه‌کا پاره‌م پێده‌بێت، ئه‌وه‌نده نه‌شته‌رگه‌رى زۆره بیکه‌م، پاره نایه‌م به‌ئاڵتون». به‌شێک له‌کچان ئه‌گه‌رچى زیو وه‌ک جێگره‌وه‌ى ئاڵتون ته‌ماشاده‌که‌ن و به‌کاریده‌هێنن، ئاوات بۆئه‌وه‌ش ده‌خوازن کهزیویش وه‌ک ئاڵتون مامه‌ڵه‌ى کڕین و فرۆشتنى پێوه‌بکرێت، تا ئه‌و زیوانهى که‌کۆن بووه، بیفرۆشنهوهو دوباره زیوى نوێ بکڕنه‌وه. دیه دیار ته‌مه‌ن 20 ساڵ هیوایه‌تى بابه‌تى خۆڕازاندنهوهیهو بۆ کڕینى پارچه‌یه‌ک زیو هاتبوه بازاڕ، به‌پێکه‌نینه‌وه وتى «ئه‌وه نیو کاتژمێره هاتومه‌ته بازاڕ، سه‌رم کردووه به‌هه‌موو دوکانێکى بابه‌تى کچانهداو دنیایه‌ک ملوانکه‌و بابه‌تى زه‌ردم کڕیوه«. وتیشى» خۆزگه زیو‌یش وه‌ک ئاڵتون کڕین و فرۆشتنى پیوهبکرایه، چونکه بڕێکى زۆر زیوم کڕیوه، ئه‌گه‌ر وابوایه زوو زوو ئهمگۆڕین به‌زیوى تر». له‌باره‌ى هه‌ستى خۆیه‌وه بۆ زیو ئه‌وه‌ى باسکرد، کاتێک پارچه‌یه‌ک زیو ئه‌کڕێت و به‌کاریدێنێت، هه‌ست به‌ئارامى ده‌کات و وتى» ئه‌گه‌ر جارێک بیرم بچێت بۆ ده‌ره‌وه زیو به‌کارنه‌هێنم ئه‌ڵێى شتێکم لێ ونبوه«. ئومێد نورى، خاوه‌نى یه‌کێک لهدوکانى ئاڵتون فرۆشه‌کانى سلێمانى هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، ئاڵتون نرخى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌ى یه‌ک دوو ساڵه به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى هاتوه‌ته ئاراوه، فرۆشى ئاڵتونیش که‌مبوه‌ته‌وه «بێگومان له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى هاتوه‌ته ئاراوه، خواستى کڕینى ئاڵتون به رێژه‌ى له‌سه‌دا 50 که‌میکردووه«. له‌باره‌ى که‌مى خواستى هاوڵاتیان له‌سه‌ر ئاڵتون وتى «خه‌ڵک پاره‌ى پێ نیه، ئه‌گینا هه‌موو که‌س حه‌زى لهئاڵتونه، هه‌موو ئافره‌تێک که پاره‌ى پێبێت یه‌که‌م شت بیر له‌ئاڵتون ده‌کاته‌وه«. بهبڕواى ئومێدى دوکاندار، راسته له‌ئێستادا خه‌ڵک ئیکسسواراتى زۆر به‌کارده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه نرخیان گرانه، به‌به‌راورد به‌وه‌ى که‌زۆر نامێننه‌وه. ئه‌و وتى «زوو تێکئه‌چن و کڕین و فرۆشتنیان پیوهناکرێت» قه‌یرانى دارایی کاریگه‌رى ته‌نها له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌کردوه، به‌ڵکو ئه‌و کچانه‌ى هاوسه‌رگیرییان ده‌کرد، زوو ده‌هاتنه دوکانه‌که‌ى ئومێد‌و ئاڵتونیان هه‌ڵده‌گرت، به‌ڵام له‌ئێستا به‌ده‌گمه‌ن بوک و زاوایه‌ک ده‌بینیت، ئاڵتون هه‌ڵبگرن. ئه‌و وتى «ئێستا ئه‌وانه‌ى ئاڵتون ده‌کڕن، زیاتر خه‌ڵکى ئاسایین، به‌به‌راورد به‌ساڵانى پێشوو که‌متر ئه‌و که‌سانه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ده‌که‌ن ئاڵتون هه‌ڵده‌گرن، له‌ساڵانى پێشتر رۆژ نه‌بوو بوکێک یا دوان سه‌ردان نه‌که‌ن، به‌ڵام ئێستا وا نه‌ماوه«. ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتوه‌ته‌وه، کاریگه‌رى ته‌نها له‌سه‌ر بازاڕى ئاڵتون نه‌کردوه به‌ڵکو بازاڕى زیوو زهردیشى گرتوه‌ته‌وه‌و جاران کڕیاره‌کان له‌سه‌ر خواستى خۆیان داوایان لهدوکاندارهکانى زیو ده‌کرد بابه‌ته‌کانیان بۆ دروستبکات، به‌ڵام ئێستا خواست له‌سه‌ر دروستکردنى شتى تایبه‌ت که‌مبوه‌ته‌وه. کاردۆخ عوسمان، یه‌کێکه له‌و گه‌نجانه‌ى کهیانزه ساڵه دوکانى زیوفرۆشى هه‌یه، له‌باره‌ى کڕیاره‌کانیه‌وه ئه‌وه‌ى وت زیاتر ته‌مه‌نى 12 بۆ 14 ساڵییه. وتى»جاران خه‌ڵک ده‌هات داواى پارچه‌یه‌کى ده‌کرد بۆى دروستبکه‌ین، به‌ڵام له‌ئێستادا که‌سانێکى ته‌مه‌ن منداڵ دێن و ته‌نیا داواى ده‌ستێک یان ملێکى ئاسایى ده‌که‌ن». ئه‌و دوکاندارهى زیو ره‌خنه‌ى له‌به‌کارهێنه‌رانى زیو گرت و به‌وته‌ى ئه‌و، هاوڵاتیان نازانن به‌کاریبهێنن وتى »خه‌ڵکى ئێمه له‌باره‌ى زیوهوە زانیاری‌یان نیه، نازانن زیو‌یش وه‌ک جلوبه‌رگ پێویستى به‌پاراستن و پاککردنه‌وه هه‌یه«. جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه «خه‌ڵک دێته لامان ده‌ڵێن زیوه‌که ئه‌سڵى نیه، نازانن به‌ئاره‌ق یا عه‌تر پیس بوه و پێویستى به‌خاوێنکردنه‌وه هه‌یه«. سوعاد محەمەد، کههاتبوو ئاڵتونه‌کانى خۆى بفرۆشێته‌وه، ئه‌وه‌ى بهپهیامنێرهکەى هاوڵاتی وت «له‌کۆندا ته‌نانه‌ت بۆ پرسه‌ش ئاڵتون به‌کارده‌هات، وه‌ک رازاندنه‌وه‌و خۆڕێکخستن سه‌یر ده‌کرا، چونکه ئافره‌ت ته‌نیا ئاڵتونى هه‌بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆ ئاهه‌نگى بوک گواستنه‌وه‌ش به‌کاریبهێنیت بهکهسێکى دواکه‌توو ناوت ده‌به‌ن».
ئارا ئیبراهیم پرۆژه یاساى چاکسازى خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان، وه‌ک په‌رله‌مانتاران له فراکسۆنه جیاوازه‌کان باسى ده‌که‌ن کاره‌کانى ته‌واو بووه لاى ئه‌وان و ته‌نها ئاماده‌بونى حکومه‌تى ماوه و به‌ڵام له‌ئێستادا سڕکراوه، ئه‌ندامێکى فراکسۆنى یه‌کێتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که "موچه‌ى هیچ خانه‌نشینێکى سه‌ربازى نابڕدرێت ته‌نها سیفه‌ته‌که‌ى ده‌گۆڕێت". حکومه‌تى هه‌رێم پرۆژه یاسایه‌کى ئاراسته‌ى په‌رله‌مان کردووه تا بتوانێت له‌و رێگه‌یه‌وه نزیکه‌ى سه‌د ملیار دینار بگه‌رێنێته‌وه بۆ حکومه‌ت، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى برینى ده‌رماڵه "ناشایسته‌کان" و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینانى "نایاسایى" که ده‌یان هه‌زار که‌س به‌و پله‌یه خانه‌نشین کراون. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست"هاوڵاتى" که‌وتون هه‌زاران که‌س که مه‌زه‌نده ده‌کرێت زیاتر له 150 هه‌زار که‌س ببن به پله‌ى جیاواز به"نایاسایى" وه‌ک په‌رله‌مانتاران باسى ده‌که‌ن خانه‌نشین کرابن له‌ساڵانى رابردوودا. هاوڵاتى، له‌رێگه‌ى ئه‌م راپۆرته‌وه ئاشکراى ده‌کات به‌پێى پرۆژه یاسا ئامادهکراوهکهى په‌رله‌مانى کوردستان بێت موچه‌ى هیچ خانه‌نشینێک نابردرێت و ته‌نها سیفه‌ته‌که‌ى ده‌گۆڕێت، ئاماده‌ش نین ده‌رماڵه‌ى چین و توێژه جیاوازه‌کان ببرن که حکومه‌ت خۆى بریارى له‌سه‌ر داوه. رێواز فایه‌ق، ئه‌ندامى فراکسۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌په‌رله‌مان ئیشه‌کان و ئاماده‌کارى بۆ په‌سه‌ندکردنى یاساى چاکسازى خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان ته‌واو کراوه‌و راپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه‌ى یاسایى و دارایی واژۆى ئه‌ندامانى هه‌ردوو لیژنه‌که‌ى له‌سه‌ره ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى کراوه، سه‌رۆکایه‌تى ده‌توانێت سبه‌ى داواى کۆبونه‌وه بکات، به‌ڵام کۆبونه‌وه‌ى یاساى چاکسازى به‌بێ حکومه‌ت ناکرێت. رێواز فایه‌ق هۆکاره‌کانى باس کرد‌و وتیشى"حکومه‌ت خۆى پرۆژه‌که‌ى ناردووه، ئێمه هه‌ندێ ئه‌رکى دارایمان خستۆته سه‌ر حکومه‌ت بۆ نمونه نابێت که‌مترین موچه 400 هه‌زار که‌متربێت و له‌رۆژى جێبه‌جێکردنى یاساکه‌وه پاشه‌که‌وت له‌سه‌ر موچه هه‌ڵبگیرێت، چونکه حکومه‌ت ئه‌وه‌ى پێوتین یاساکه په‌سه‌ند بکه‌ن پاشه‌که‌وت هه‌ڵده‌گیرێت، ژماره‌ى حسابى بۆ هه‌موو موچه خۆران دروست بکرێت له‌وێ ئه‌و پاره‌یه‌ى هه‌یانه لاى حکومه‌ت بۆیان بخرێته سه‌ر ئه‌و حسابه". ئه‌م درۆ‌و بانگه‌شه‌یه‌ى که ده‌کرێت که موچه‌ى خانه‌نشینى ده‌بردرێت و پاشه‌که‌وت لا ده‌به‌ن و ئه‌وه‌نه ملیار دینار ده‌گه‌رێته‌وه هه‌ر هه‌مووى درۆیه و موچه نابردێت په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که موچه‌ى هیچ خانه‌نشینێک نابردرێت هه‌موو ئه‌وانه‌ى به پله‌ى جیاوازى وه‌ک وه‌زیر وه‌کیل وه‌زیرو راوێژکارو به‌رێوه‌به‌رى گشتى و لیوا و عه‌مید و عه‌قید و رائید خانه‌نشین کراون. رێواز فایه‌ق، وتى" موچه‌ى که‌س نابردرێت، یه‌کێ به وه‌کیل وه‌زیر خانه‌نشین کراوه‌ن خۆى وه‌کیل وه‌زیر نه‌بوه ده‌یکه‌نه عه‌میدى عه‌سکه‌رى، پێشمه‌رگه‌ى کۆن بووه خۆ ناینێرنه‌وه بۆ ماڵه‌وه بڵێن تۆ موچه وه‌رناگرێت، ئه‌م درۆ‌و بانگه‌شه‌یه‌ى که ده‌کرێت که موچه‌ى خانه‌نشینى ده‌بردرێت و پاشه‌که‌وت لا دهبهنو ئه‌وه‌نه ملیار دینار ده‌گه‌رێته‌وه هه‌ر هه‌مووى درۆیه و موچه نابردێت له‌وه‌زیره‌وه ده‌کرێته لیوا له وه‌کیل وه‌زیره‌وه ده‌کرێته عه‌میدى سه‌ربازى". په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حکومه‌ت خۆى ده‌رماڵه‌ى دیارى کردووه بۆ چین و توێژه جیاوازه‌کان له‌کاتى پاره زۆری‌دا" من سیاسیم خه‌ڵک ناکه‌مه دوژمنى خۆم، حکومه‌ت خۆى کردویه‌تى نه‌یهێشتوه ببێته پیاوه‌تى بۆ من و په‌رله‌مان، که کردویه‌تى پێى راگه‌یاندوین بیکه‌نه یاسا باببێته سه‌روه‌رى بۆ په‌رله‌مان، با حکومه‌ت خۆى بریارى له‌سه‌ر بدات". هه‌روه‌ها رێواز ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه هه‌ندێ پاره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حکومه‌ت، به‌ڵام ئه‌و مهبلهغهى حکومه‌ت باسى ده‌کات ناگه‌رێته‌وه"ئه‌م پرۆژه‌یه سرکراوهو حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و پرۆژه‌یه به‌و شێوه‌یه بێت نایه‌مه په‌رله‌مان، ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه ئه‌مانه‌وێت، په‌رله‌مان و حکومه‌ت له‌م پرۆژه‌یاسایه‌دا لێک دورین". په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که راسپێردراون ئاسانکارى بکه‌ن بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌ک ده‌بێت تێپه‌رێندرێت که په‌رله‌مان تێدا "ناشریین" نه‌بێت. ئه‌ندامێکى فراکسۆنى پارتى، پێیوایه ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ى په‌رله‌مان ئاماده‌ى کردووه له‌سه‌ر پرسى چاکسازى خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان بۆچونى حکومه‌تى بۆ وه‌رنه‌گیراوه‌و ئه‌وه‌ش کێشه‌که‌ى دروست کردووه. شوان شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسۆنى پارتى له لیژنه‌ى یاسایى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"ئه‌وکاته‌ش وه‌زیرى دارایى و تیمه‌که‌ى به‌شداریان کرد له په‌رله‌مان، یه‌کێک له‌کێشه‌کان ئه‌وه‌بوو که موچه‌ى خانه‌نشینان بکرێته 400 هه‌زار دینار له‌تواناماندا نییه بیده‌ین، ئه‌وه‌بوو جارێکى تر ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌رایه‌وه‌و به‌راستى وه‌کو فراکسۆنهکانیش له‌به‌ر موزایه‌ده‌ى سیاسى هه‌ندێ شتمان ئیزافه کردووه که حکومه‌ت له‌توانایدا نییه". ناوبراو پێشیوابوو هه‌تا ته‌وافوق دروست نه‌کرێت له‌نێوان فراکسۆنه‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کان ناتوانرێت ئه‌و پرۆژه‌یه تێپه‌رێندرێت" راى حکومه‌ت وه‌ربگیرێت بۆ پرۆژه‌که نه‌ک به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا که په‌رله‌مان ئاماده‌ى کردووه به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت". ئه‌م پرۆژه‌یه یاسایه‌ى خانه‌نشینى سرکراوهو حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و پرۆژه‌یه به‌و شێوه‌یه بێت نایه‌مه په‌رله‌مان "به‌پێى یاسا رێزلێنان بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌کرێت که حکومه‌تیان نه‌بینیوه‌و به پله‌ى وه‌زیرو بیرکارى وه‌زیرو راوێژکارو به‌رێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشین بوون ئه‌وکات، به‌پێى یاسا ئه‌و پله‌یه‌ى حه‌قى خۆیه‌تى پێى بدرێت، به‌ڵام وه‌کو وه‌زیر خانه‌نشین نه‌کرێت"، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى واى وت. ئه‌ندامێکى فراکسۆنى گۆڕان، ده‌ڵێت تۆپه‌که له ساحه‌ى حکومه‌تدایه‌و چاوه‌رێى هاتنى حکومه‌ت ده‌که‌ن بۆ په‌رله‌مان. به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان لهفراکسۆنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"به‌رنامه‌مان هه‌یه‌و داوامان له‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه پرۆژه یاساى خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان بخرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه، به‌ڵام به‌و گۆرانکاریانه‌وه که ئێمه داوامان کردووه". بریاره له 30/9/2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌و پێیه بێت حکومه‌ت ده‌بێت جارێکى تر پرۆژه‌که ره‌وانه‌ى خولى پێنجه‌مى نوێى په‌رله‌مان بکاته‌وه بۆ گفتوگۆ‌و په‌سه‌ندکردنى، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ ده‌نگۆى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له ئارادایه و نازانرێت که‌ى یه‌کلاده‌کرێته‌وه. به‌هار پێشیوابوو ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌کاتى خۆیدا بکرێت قورسه له‌م خوله‌دا په‌سه‌ند بکرێت، چونکه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌کات و رهندگدهداتهوه له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا له‌نێو فراکسۆنهکاندا"باوه‌رناکه‌م پرۆژه‌یه‌کى ئاوا بهێندرێته‌وه ناو په‌رله‌مانه‌وه که سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان له‌یه‌کێتى و پارتى ئه‌وانه‌ى زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن هه‌وادارى پارتى و یه‌کێتین، ئه‌وانن به نایاسایى خانه‌نشینى سه‌ربازى و حکومیان کردووه".
ئارا ئیبراهیم هه‌فته‌یه‌که که‌مترین ئاو بۆ ماڵان بهردراوهتهوهو هاوڵاتیانیش به‌ناچارى په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئاو کرین و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى کردوون، به‌رێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که به‌هۆى له‌کارکه‌وتنى دوو پهمپمى ئاو له‌دوکان، واى کردووه پێدانى ئاو که‌مببێته‌وه. به‌رزان محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 49ساڵ، یه‌کێکه له‌و که‌سانه که ماڵى له‌گه‌ره‌کى سه‌رچناره بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" ماوه‌ى هه‌شت رۆژه ئاو نه‌هاتۆته‌وه‌و به‌ناچارى دوو جار ته‌نکه‌رى ئاوم کریوه‌و هه‌ر جاره‌و بیست هه‌زار دینارم داوه، له‌گه‌ڵ میراوه‌که قسه‌مان کردووه ئه‌ڵێت ماتۆر شکاوه‌و له‌ده‌ست ئێمه‌دا نییه". ناوبراو داواى له حکومه‌ت کرد به‌زوترین کات چاره‌سه‌رى بکات و له‌توانایدا نییه هه‌فته‌ى 40 هه‌زار دینار بدات بهکرینى ئاو. سه‌ربه‌ست محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" که‌مبونه‌وه‌ى پێدانى ئاو به گه‌ره‌که‌کانى شارى سلێمانى به‌هۆى له‌کارکه‌وتنى دوو په‌مپى ئاوى دوکانه‌وه‌یه و خۆشتان ده‌زانن جه‌ژنه‌و پشوى فه‌رمییه و حسابات داخراوه‌و ئیشه‌ڵا رۆژى یه‌کشه‌ممه هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ده‌ده‌ین". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، نازانن که‌ى ده‌توانن به دیارى کراوى چاره‌سه‌رى بکه‌ن، به‌ڵام پاش پشوى جه‌ژن کارى تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.