ئارا ئیبراهیم به‌پێى نوسراوێکى فه‌رمى بەڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆنتڕۆڵکردنى هێنان و دروستکردنى ئامێر‌و پێداویستى پزیشکى له‌کوردستان، داوا لە مەرزای ئیبراهیم خەلەل دەکات ریگە نەگرێت لە هەندێک دەرمان و داوادەکات به‌بێ پشکنین رێگه‌ى پێدەدرێت بێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه. له‌نوسراوه فهرمیهکهدا هاتووه که «بۆ ئاگاداریتان ئه‌و ده‌رمانانه پشکنین و کڕین و فرۆشتنیان له‌سه‌ر نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، ته‌نها بۆ نه‌خۆشخانه‌کانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه، بۆ ئاگاداریتان ده‌بێت ئه‌و ده‌رمانانه بههۆیهکانى ساردکه‌ره‌وه بگوازرێنه‌وه، ئه‌م رێگه‌پێدانه ته‌نها بۆ ماوه‌ى (30) رۆژه له‌به‌روارى ده‌رچونى ئه‌م نوسراوه، بفه‌رمون بۆ تێڕوانین». نوسراوەکە واژۆى دکتۆر (گۆران عبۆ میرزا)ى له‌سه‌ره‌و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گومرگ ب/ رێگه‌پێدان، که باس لهڕێگهدان به‌هه‌ندێ ده‌رمان ده‌کات که به‌بێ پشکنین رێگه‌ى پێبدرێت بێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه. له‌نوسراوه‌که‌دا ئه‌وه هاتووه «دوابه‌دواى نوسراومان ژماره(1/13/7664) له‌به‌روارى 4/6/2018 له‌سه‌ر داواکارى کۆمپانیاى (Active Remedy) به‌نوسراویان ژماره (521) له‌به‌روارى 4/6/2018 به‌پێى فه‌رمانى وه‌زاریمان ژماره (6730) له‌به‌روارى 17/9/2013و ئاماژه به‌بڕیارى لیژنه‌ى رێگه‌پێدان ره‌زامه‌ندى وه‌رگیراوه له‌سه‌ر هێنانه ژوره‌وه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى که له‌لیستى هاوپێچدا هاتوون». هاوکات، تێبینیه‌کیش له‌نوسراوه‌که‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه که «ئه‌م رێگه‌پێدانه ده‌بێت به‌هاوکارى ئاسایش و گومرگ و بنکه‌ى ته‌ندروستى له‌خاڵى سنورى (ئیبراهیم خه‌لیل)ه‌وه ئه‌نجامبدرێت. هاوپێچ لیستى ده‌رمان (مۆرکراو). هاوڵاتی زۆر هه‌وڵیدا به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لیستى هاوپێچى ده‌رمانه‌کان ئاشکرابکه‌ن، به‌ڵام باسیان له‌وه‌کرد که‌هه‌ندێ ده‌رمانى «تایبه‌تن». به‌ڕێوه‌به‌رى کوالێتى کۆنتڕۆڵى درمان و پێداویستى پزیشکى، کهواژۆى له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه کردووه بۆ یه‌که‌مجار ئه‌وه ئاشکراده‌کات که له‌سه‌دا پێنجى ده‌رمان که‌دێته کوردستانه‌وه پشکنینى بۆ ناکرێت و نوسراوه‌که‌ش به‌یاسایى وه‌سفده‌کات. دکتۆر گۆران عبۆ میرزا، به‌ڕێوه‌به‌رى کوالێتى کۆنتڕۆڵى ده‌رمان و پێداویستى پزیشکى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئه‌وه ئه‌و ده‌رمانانه‌یه که کۆنوسى لیژنه‌ى پێ ده‌ڵێن، لیژنه‌یه‌کى باڵاى ده‌رمان هه‌یه ئه‌و ده‌رمانانه‌ى که له‌بازاڕدا نیه ئیعتماد ده‌که‌ینه‌سه‌ر بڕیارى ئه‌و لیژنه‌یه، چونکه هه‌ندێ ده‌رمان هه‌یه ئێمه پێمان پشکنین ناکرێت». وتیشى «هیچ تاقیگه‌یه‌ک نیه هه‌موو ده‌رمانێک پشکنینى بۆ بکات، له‌وانه‌شه پێمان پشکنین بکرێت، به‌ڵام زۆر ده‌رمان هه‌یه پشکنینى بۆ ناکه‌ین و لیژنه باڵاکه بڕیار بدات». به‌ڕێوه‌به‌رى کوالێتى کۆنتڕۆڵى ده‌رمان، حهختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌شێک له ده‌رمانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوترین کات بگاته ده‌ست نه‌خۆشخانه‌کان پشکنینى بۆ ناکه‌ن، وتیشى «ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رمانه دوابکه‌وێت ده‌بێته هۆى مردنى نه‌خۆشه‌کان، ئێمه سه‌دا پێنجى ده‌رمانمان پێ پشکنین ناکرێت به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ئه‌وه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه حکومیهکانهو رێگه‌ى پێده‌درێت و نوسراو لاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌کرێت و ئه‌وکات ئێمه‌ش رێگه‌ى پێده‌ده‌ین و نوسراوه‌که یاساییه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که به‌شێک له‌و ده‌رمانانه‌ى دێنه کوردستانه‌وه لیژنه‌ى باڵاى ده‌رمان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات و پشکنینى بۆ ناکرێت «ئه‌وه‌ش هه‌ندێک جار نه‌ک هه‌موو کاتێک». خاڵس قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت»هه‌ندێک ده‌رمان که پێویستن عاده‌ته‌ن دواى ئه‌وه‌ى داوا ده‌کرێت که داخڵ کرا دواتر ده‌چن پشکنینى بۆ ده‌که‌ن، نه‌ک له‌کاتى داخڵبونى نمونه‌ى لێوه‌ربگرێت و پشکنینى بۆ بکرێت، کۆمه‌ڵێک دیکۆمێنت و سه‌رچاوه‌که له‌شوێنى سه‌رچاوه‌که‌و ئه‌و ده‌رمانانه‌ش ده‌رمانى تایبه‌تن». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌رگرى له‌و نوسراوه ده‌کات و وتى «لیژنه‌یه‌ک هه‌یه بڕیار ده‌دات پێویست به‌وه ناکات پشکنینى بۆ بکرێت، خه‌ڵکى ئاسایى لێى تێناگات، ئه‌گه‌ر کوالێتى کۆنتڕۆڵ وتى ئه‌و ده‌رمانه سه‌لامه‌ته ئه‌وه گرنگه، ده‌کرێت هه‌ندێ ده‌رمان پشکنینى بۆ نه‌کرێت وه‌کو ده‌رمانى شێرپه‌نجه یان ده‌رمانه‌که که‌میه‌تى زۆر که‌مه‌و پشکنینى بۆ ناکرێت». له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند که‌چه‌ند که‌سێکیان ده‌ستگیرکردووه که ده‌رمانیان به‌شێوه‌ى (قاچاغ) هێناوه‌ته کوردستان و فرۆشتویانه‌ته‌وه به هاوڵاتیان. لهمبارەیهوه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ده‌ستگیرکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى قاچاغچی ده‌رمانن و به‌نایاسایى بێت و ده‌رمانه‌کانیان له‌لیستى ده‌رمانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نه‌بێت لیژنه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ته‌ندروستى هه‌یه که‌ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیرده‌که‌ن، وتیشی «لیژنه‌یه‌کمان هه‌یه ده‌بێت ئه‌و لیژنه‌یه بڕیارى له‌سه‌ربدات و مافى ئه‌وه‌شیان هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌دا بگرن و به قاچاغى بزانن».
هاوڵاتی، سابر پشده‌رى کۆمارى ئسلامى ئێران به‌ته‌نها له‌سنورى قه‌زاى پشده‌ر به‌درێژى 40 کیلۆمه‌تر سنورى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه به‌ڵام ماوه‌یه‌که ئێران ده‌ستیکردوه بهقائیمکردنى سنوره‌کانى و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌درێژایی سنوره‌که ده‌ستى کردووه بهدروستکردنى قه‌ڵاى سه‌ربازى زۆرێک له‌و قه‌ڵا سهربازیانهشى دروستیکردوون له‌به‌شى هه‌رێمى کوردستاندان. له‌و باره‌یه‌وه جه‌وهه‌ر ڕه‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ڕاپه‌ڕین به‌هاوڵاتی وت «ئێران له‌سنورى قه‌زاى پشده‌ر به‌گشتى و مه‌رزى قندۆڵ و گه‌ناو به‌تایبه‌تى به‌درێژایی 700 مه‌تر ته‌جاوزى کردووه‌ته سه‌ر خاکى باشورى کوردستان و له‌و تهجاوزهشى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ى عێڕاقیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا به‌فه‌رمى وەڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه«. باسی له‌وه‌ش کرد له‌مه‌رزى بازرگانى کێلێ ئێران سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌درێژایی 700 مه‌تر هاتۆته ناو خاکى باشورى کوردستانه‌وه به‌ڵام کاتێک ویستویانه بینایه‌ک بۆ پاسه‌وانى سنورى لهسهرخهتى ته‌ماس له‌و سنوره دروستبکه‌ن ئێران هێزێکى زۆرى ناردووته سه‌ر سنور‌و ڕێگرییان کردووه له‌کارکردنى شۆفڵ و ئامێرەکانیان. به‌و هۆیه‌شه‌وه مه‌رزه‌که‌یان بۆماوه‌ى زیاتر له 12 کاتژمێر داخستووه دواتر به‌هه‌وڵى ئیداره‌ى پشده‌رو چه‌ند لایه‌نێک دهروازهکەیان کردووەته‌وه، به‌ڵام مۆڵه‌تى هەشت ڕۆژیان بۆ دیاریکردوون بۆ ئه‌وه‌ى کێشه سنوریه‌کانیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌و لیژنه‌یه‌کى فه‌نى عێراق و ئێران بهێنن بۆ دیاریکردنى خاڵى سفرى مه‌رزى، که بریتیه له‌و خاڵه‌ى نابێت هه‌ردولا لێی نزیک ببنه‌وه. ئه‌م هاتنه پێشهوهیهى ئێران له‌کاتێکدایه که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاندێکی حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایی و شاندێکی کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌سه‌رۆکایه‌تى پارێزگارى ورمێ و سه‌رکونسوڵى ئێران له‌سلێمانى بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تى کردنى مه‌رزه‌که لێکتێگه‌یشتنێکى 14 خاڵییان واژۆ کرد، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ نه‌کران، به‌ڵکو ئه‌و شوێنه‌ى بۆ کۆمه‌ڵگاى فه‌رمانگه‌کانى مه‌رزه‌که ده‌ستنیشان کرابوو بڕى چوار ملیۆن دینارى لێ خه‌رج کرابوو، ئێران ده‌ستى به‌سه‌رداگرت و ئێستاش ڕێگه‌نادات له‌و سنوره نزیک ببنه‌وه. ئه‌بوبه‌کر بایز قایمقامى پشده‌ر به‌هاوڵاتی وت کهدیارینهکردنى خاڵى سفرى مه‌رزى له‌نێوان عێراق و ئێران گرفتى زۆرى بۆ ئه‌وان دروستکردووه و زۆرێک له‌و شوانکارانهى چه‌ندین ساڵه گه‌رمیان و کوێستان ده‌که‌ن ئێستا ناتوانن بچنه‌وه کوێستانه‌کانیان، ئه‌مه جگه له‌دروستبونى خه‌له‌لى ئه‌منى له‌و سنورانه‌دا، چونکه چه‌ندجارێک له‌و بنکه سه‌ربازیانه‌ى ئێران ته‌قه لهشوانکارهکان کراوه و ئاگادارکراونەتەوه که له‌و سنورانه نزیک نه‌بنه‌وه. قادر ڕه‌زگه‌یى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتی وت «له‌و شوێنانه‌ى ئێران ته‌جاوزى کردوه‌ته‌سه‌ر خاکى کوردستان به‌هى خۆى ده‌زانێت چونکه به‌گوێره‌ى ڕێککه‌وتننامه‌ى جه‌زائیر عێراق به‌شێکى خاکه‌که‌ى به‌ئێران داوه«. وتیشی» هه‌رچه‌نده سه‌دام حسێن پێش جه‌نگى هەشت ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران ڕێککه‌وتننامه‌ى جه‌زائیرى تاکلایەنه هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام له‌دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عس ئێران بهههڕهمهکى ماوه‌یه‌که ده‌ستیکردووه به‌هاتنه ناو خاکى کوردستان و دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازى له‌سه‌ر ئه‌و سنورانه به‌گشتى و له‌ناوچه ستراتیژیه‌کان به‌تایبه‌تى». ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت «به‌گوێره‌ى ده‌ستورى عێراق دیاریکردنى سنور له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ئه‌رکى ده‌سه‌ڵاته سیادیه‌کانى حکومه‌تى عێراقه، به‌ڵام ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت هه‌رچه‌نده ئێران ته‌جاوزى کردووه له‌خاکى کوردستان به‌ڵام حکومه‌تى عێراق تائێستا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کى نه‌بووه، به‌وپێیه‌ى شیعه‌کان له‌عێراق چاوپۆشى له‌و تهجاوزاتانهى کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌که‌ن و نایانه‌وێت وه‌ها باسێک بوروژێنن». ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سهرقونسوڵى ئێران له‌سلێمانى سه‌ردانى مه‌رزى کێلێى له‌قه‌زاى پشده‌ر کرد‌و له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕژنامه‌وانیدا له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرى هاوڵاتی له‌باره‌ى سنوربه‌زاندنى ئێرانه‌وه ڕایگه‌یاند «ئه‌و شوێنه‌ى لێوه‌ى هاتونه‌ته پێشه‌وه ئه‌وان به‌خاکى خۆیانى ده‌زانن و چه‌ندین ساڵه داوایان نه‌کردۆته‌وه، بۆیه ئێستا مافى خۆیانە هه‌رچۆنێک مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بکه‌ن«. وتیشى « ئه‌گه‌ر عێراق پێی وایه خاکى ئه‌وانمان به‌زاندووه بابفهرمون لیژنه‌یه‌کى فه‌نى له‌هه‌ردولا بهێنن و خاڵى سفرى مه‌رزى دیاریبکه‌ن».
شاناز حه‌سه‌ن بازاڕى ئاڵتون فرۆشه‌کان له‌ئێستادا به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتوه‌ته‌وه، ئه‌و بازاڕه‌ى جارانیان نه‌ماوه که‌پێشتر هه‌یانبوو، به‌وته‌ى ئه‌وان ژنان و کچان روو له ئاڵتون وه‌رده‌گێڕن و رووده‌که‌نه زیوو بابه‌ته‌کانى جوانکاریی. به‌شێک له‌کچان و ژنان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، ئاڵتون ئه‌و رهونهقهى جارانى نه‌ماوه‌و که‌متر بۆ جوانکاریی به‌کاریده‌هێنن و مه‌یلیان بۆ ئاڵتون که‌مبوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى بهکاریشى ده‌هێنێت، به‌چاوێکى نامۆوه لێى ده‌ڕوانن. خاوه‌ن دوکانه‌کانى ئاڵتون فرۆشان هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، پێشتر رۆژانه ئه‌و کچانه‌ى ژیانى هاوسه‌رگیرییان پێکده‌هێنا روویان له‌وان ده‌کرد، بۆ هه‌ڵگرتنى ئاڵتون، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆر به‌ده‌گمه‌ن بوکێک ده‌بینى که بۆ هه‌ڵگرتنى ئاڵتون روویان تێبکه‌ن. نیاز قادر ته‌مه‌ن 31 ساڵ به هاوڵاتی وت «ئێستا زۆر که‌م ئاڵتونم کڕیوه، چونکه به‌ڕاستى هه‌م نرخى گرانه‌و هه‌م که پارچه‌یه‌کت کڕى یه‌کجار جوانه که بهکاریبهینێت دواتر ئه‌ویش وه‌ک شته‌کانى تر کۆن ده‌بێت». وتیشى «پێمخۆشه که‌ئێستا به‌کارهێنانى ئاڵتون مۆدى نه‌ماوه، چونکه ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیرى زۆر پی به‌راورد ده‌کراو هۆیه‌ک بوو بۆ جیاکاریی». بهبڕواى نیاز ئێستا دوو بۆچوون له‌ناو خه‌ڵکیدا سه‌باره‌ت به‌به‌کارهێنانى ئاڵتون هه‌یه، به‌شێک له‌خه‌ڵکى پێیان وایه ئاڵتون هۆیه‌که بۆ جیاکردنه‌وه‌ى که‌سى هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌شێکى تریش پێیان وایه ئه‌وانه‌ى ئاڵتون به‌کارده‌هێنن به‌چاوێکى نامۆوه لێان ده‌ڕوانن و بهکهسێکى دواکه‌توو وه‌سفى ده‌که‌ن. ئه‌و وتى «به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێستا ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه گۆڕاوه، ئه‌وه‌ى ئاڵتونى زۆر به‌کاربهێنێت بهدواکهتوو ناوى ده‌به‌ن». یه‌کێکى تر له‌و که‌سانه‌ى که هاوڕابوو له‌گه‌ڵ نیازدا، سوعاد محەمەدى ته‌مه‌ن 52 ساڵ بوو، ئه‌و باس له‌وه‌ده‌کات له‌کۆندا خه‌ڵکى به‌تامه‌زرۆییه‌وه ئاڵتونیان به‌کارده‌هێناو شتێکى باوبوو، هه‌موو که‌س ئاواته‌خوازبوو کهئاڵتون به‌خۆیه‌وه بکات، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌که گۆڕاوه‌و ژنانیش وه‌ک جاران به‌لاى ئاڵتوندا ناچن. سوعاد وتى» له‌کۆندا زۆر ئاڵتونم ده‌کڕى و باو‌و بوو، بۆ هه‌موو شوێنێک به‌کارمده‌هێنا». ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه پاش چه‌ندین ساڵ له‌به‌کارهێنانى ئاڵتونه‌کانى، هاتبوه دوکانێکى ئاڵتون فرۆشى، تائه‌و زێڕو خشڵهى چه‌ندساڵه به‌کاریهێناوه بیفرۆشێت، وه‌ک خۆى ئاماژه‌ى بۆ کرد، ئێستا خه‌ڵک ئاڵتونه‌کانیان له‌ناو تاکه‌کانیاندا داده‌نێن. «ئاڵتونى ئێستا هه‌ر بۆ ناو تاکه‌و به‌کارنایه‌ت، بۆیه هاتوم بیانفرۆشم». وتیشى»ئیمه له‌کۆندا ته‌نیا ئاڵتون هه‌بوو خۆمانى پێ بڕازێنینه‌وه، له‌کاتێکدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر شتى تر هه‌یه، که‌ژنان به‌کاریبهێنن، بۆیه نه‌وه‌کانى ئێمه ته‌نانه‌ت که‌باسى ئاڵتونیان لادهکهین، گاڵته‌شمان پێده‌که‌ن». ئه‌وه‌ى له رابردودا وایکردبوو ژنان و کچان ئاڵتون و زێڕو خشڵ به‌کاربهێنن، وه‌ک ته‌نها هۆیه‌کى جوانکاریی ته‌ماشا ده‌کرا، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆى بوونى قه‌یرانى دارایی و به‌کارهێنانى جلوبه‌رگ و بابه‌ته‌کانى جوانکاریی و زیو، که‌متر گرنگى بهخشڵ و زێڕ ده‌ده‌ن. دیمه‌ن جه‌لال کچێکى 16 ساڵانه‌و له‌یه‌کێک لهسۆپهرمارکێتهکان کارده‌کات، وتى «مانگانه نیوه‌ى موچه‌که‌م ده‌ده‌م بهمیکیاژ و جلوبه‌رگ، حه‌زم لهزهردو زیو نیه بۆ خۆڕازاندنه‌وه، زیاتر کچ به‌ساده‌یى جوانه«. ئه‌م کچه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «کهئاڵتون ته‌نیا بۆ هه‌ندێک شوێنى تایبه‌ت جوانه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ندێک جلى تایبه‌ت به‌کارده‌هێنرێت و من بۆ خۆڕازاندنهوهم ته‌نها حه‌زم له میکیاژه«. له‌باره‌ى زیوو زهردیشهوه وتى «ته‌نیا شتێکى که‌م جوانه، وه‌ک ده‌ستبه‌ندێک یان ملوانکه‌یه‌کى ساده، حه‌زم له‌شتى زۆر به‌بریق و باو نیه«. ئه‌م کچه به‌پێکه‌نینه‌وه وتیشى «من خوا ئه‌کا پاره‌م پێده‌بێت، ئه‌وه‌نده نه‌شته‌رگه‌رى زۆره بیکه‌م، پاره نایه‌م به‌ئاڵتون». به‌شێک له‌کچان ئه‌گه‌رچى زیو وه‌ک جێگره‌وه‌ى ئاڵتون ته‌ماشاده‌که‌ن و به‌کاریده‌هێنن، ئاوات بۆئه‌وه‌ش ده‌خوازن کهزیویش وه‌ک ئاڵتون مامه‌ڵه‌ى کڕین و فرۆشتنى پێوه‌بکرێت، تا ئه‌و زیوانهى که‌کۆن بووه، بیفرۆشنهوهو دوباره زیوى نوێ بکڕنه‌وه. دیه دیار ته‌مه‌ن 20 ساڵ هیوایه‌تى بابه‌تى خۆڕازاندنهوهیهو بۆ کڕینى پارچه‌یه‌ک زیو هاتبوه بازاڕ، به‌پێکه‌نینه‌وه وتى «ئه‌وه نیو کاتژمێره هاتومه‌ته بازاڕ، سه‌رم کردووه به‌هه‌موو دوکانێکى بابه‌تى کچانهداو دنیایه‌ک ملوانکه‌و بابه‌تى زه‌ردم کڕیوه«. وتیشى» خۆزگه زیو‌یش وه‌ک ئاڵتون کڕین و فرۆشتنى پیوهبکرایه، چونکه بڕێکى زۆر زیوم کڕیوه، ئه‌گه‌ر وابوایه زوو زوو ئهمگۆڕین به‌زیوى تر». له‌باره‌ى هه‌ستى خۆیه‌وه بۆ زیو ئه‌وه‌ى باسکرد، کاتێک پارچه‌یه‌ک زیو ئه‌کڕێت و به‌کاریدێنێت، هه‌ست به‌ئارامى ده‌کات و وتى» ئه‌گه‌ر جارێک بیرم بچێت بۆ ده‌ره‌وه زیو به‌کارنه‌هێنم ئه‌ڵێى شتێکم لێ ونبوه«. ئومێد نورى، خاوه‌نى یه‌کێک لهدوکانى ئاڵتون فرۆشه‌کانى سلێمانى هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، ئاڵتون نرخى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌ى یه‌ک دوو ساڵه به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى هاتوه‌ته ئاراوه، فرۆشى ئاڵتونیش که‌مبوه‌ته‌وه «بێگومان له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى هاتوه‌ته ئاراوه، خواستى کڕینى ئاڵتون به رێژه‌ى له‌سه‌دا 50 که‌میکردووه«. له‌باره‌ى که‌مى خواستى هاوڵاتیان له‌سه‌ر ئاڵتون وتى «خه‌ڵک پاره‌ى پێ نیه، ئه‌گینا هه‌موو که‌س حه‌زى لهئاڵتونه، هه‌موو ئافره‌تێک که پاره‌ى پێبێت یه‌که‌م شت بیر له‌ئاڵتون ده‌کاته‌وه«. بهبڕواى ئومێدى دوکاندار، راسته له‌ئێستادا خه‌ڵک ئیکسسواراتى زۆر به‌کارده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه نرخیان گرانه، به‌به‌راورد به‌وه‌ى که‌زۆر نامێننه‌وه. ئه‌و وتى «زوو تێکئه‌چن و کڕین و فرۆشتنیان پیوهناکرێت» قه‌یرانى دارایی کاریگه‌رى ته‌نها له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌کردوه، به‌ڵکو ئه‌و کچانه‌ى هاوسه‌رگیرییان ده‌کرد، زوو ده‌هاتنه دوکانه‌که‌ى ئومێد‌و ئاڵتونیان هه‌ڵده‌گرت، به‌ڵام له‌ئێستا به‌ده‌گمه‌ن بوک و زاوایه‌ک ده‌بینیت، ئاڵتون هه‌ڵبگرن. ئه‌و وتى «ئێستا ئه‌وانه‌ى ئاڵتون ده‌کڕن، زیاتر خه‌ڵکى ئاسایین، به‌به‌راورد به‌ساڵانى پێشوو که‌متر ئه‌و که‌سانه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ده‌که‌ن ئاڵتون هه‌ڵده‌گرن، له‌ساڵانى پێشتر رۆژ نه‌بوو بوکێک یا دوان سه‌ردان نه‌که‌ن، به‌ڵام ئێستا وا نه‌ماوه«. ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتوه‌ته‌وه، کاریگه‌رى ته‌نها له‌سه‌ر بازاڕى ئاڵتون نه‌کردوه به‌ڵکو بازاڕى زیوو زهردیشى گرتوه‌ته‌وه‌و جاران کڕیاره‌کان له‌سه‌ر خواستى خۆیان داوایان لهدوکاندارهکانى زیو ده‌کرد بابه‌ته‌کانیان بۆ دروستبکات، به‌ڵام ئێستا خواست له‌سه‌ر دروستکردنى شتى تایبه‌ت که‌مبوه‌ته‌وه. کاردۆخ عوسمان، یه‌کێکه له‌و گه‌نجانه‌ى کهیانزه ساڵه دوکانى زیوفرۆشى هه‌یه، له‌باره‌ى کڕیاره‌کانیه‌وه ئه‌وه‌ى وت زیاتر ته‌مه‌نى 12 بۆ 14 ساڵییه. وتى»جاران خه‌ڵک ده‌هات داواى پارچه‌یه‌کى ده‌کرد بۆى دروستبکه‌ین، به‌ڵام له‌ئێستادا که‌سانێکى ته‌مه‌ن منداڵ دێن و ته‌نیا داواى ده‌ستێک یان ملێکى ئاسایى ده‌که‌ن». ئه‌و دوکاندارهى زیو ره‌خنه‌ى له‌به‌کارهێنه‌رانى زیو گرت و به‌وته‌ى ئه‌و، هاوڵاتیان نازانن به‌کاریبهێنن وتى »خه‌ڵکى ئێمه له‌باره‌ى زیوهوە زانیاری‌یان نیه، نازانن زیو‌یش وه‌ک جلوبه‌رگ پێویستى به‌پاراستن و پاککردنه‌وه هه‌یه«. جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه «خه‌ڵک دێته لامان ده‌ڵێن زیوه‌که ئه‌سڵى نیه، نازانن به‌ئاره‌ق یا عه‌تر پیس بوه و پێویستى به‌خاوێنکردنه‌وه هه‌یه«. سوعاد محەمەد، کههاتبوو ئاڵتونه‌کانى خۆى بفرۆشێته‌وه، ئه‌وه‌ى بهپهیامنێرهکەى هاوڵاتی وت «له‌کۆندا ته‌نانه‌ت بۆ پرسه‌ش ئاڵتون به‌کارده‌هات، وه‌ک رازاندنه‌وه‌و خۆڕێکخستن سه‌یر ده‌کرا، چونکه ئافره‌ت ته‌نیا ئاڵتونى هه‌بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆ ئاهه‌نگى بوک گواستنه‌وه‌ش به‌کاریبهێنیت بهکهسێکى دواکه‌توو ناوت ده‌به‌ن».
ئارا ئیبراهیم پرۆژه یاساى چاکسازى خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان، وه‌ک په‌رله‌مانتاران له فراکسۆنه جیاوازه‌کان باسى ده‌که‌ن کاره‌کانى ته‌واو بووه لاى ئه‌وان و ته‌نها ئاماده‌بونى حکومه‌تى ماوه و به‌ڵام له‌ئێستادا سڕکراوه، ئه‌ندامێکى فراکسۆنى یه‌کێتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که "موچه‌ى هیچ خانه‌نشینێکى سه‌ربازى نابڕدرێت ته‌نها سیفه‌ته‌که‌ى ده‌گۆڕێت". حکومه‌تى هه‌رێم پرۆژه یاسایه‌کى ئاراسته‌ى په‌رله‌مان کردووه تا بتوانێت له‌و رێگه‌یه‌وه نزیکه‌ى سه‌د ملیار دینار بگه‌رێنێته‌وه بۆ حکومه‌ت، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى برینى ده‌رماڵه "ناشایسته‌کان" و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینانى "نایاسایى" که ده‌یان هه‌زار که‌س به‌و پله‌یه خانه‌نشین کراون. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست"هاوڵاتى" که‌وتون هه‌زاران که‌س که مه‌زه‌نده ده‌کرێت زیاتر له 150 هه‌زار که‌س ببن به پله‌ى جیاواز به"نایاسایى" وه‌ک په‌رله‌مانتاران باسى ده‌که‌ن خانه‌نشین کرابن له‌ساڵانى رابردوودا. هاوڵاتى، له‌رێگه‌ى ئه‌م راپۆرته‌وه ئاشکراى ده‌کات به‌پێى پرۆژه یاسا ئامادهکراوهکهى په‌رله‌مانى کوردستان بێت موچه‌ى هیچ خانه‌نشینێک نابردرێت و ته‌نها سیفه‌ته‌که‌ى ده‌گۆڕێت، ئاماده‌ش نین ده‌رماڵه‌ى چین و توێژه جیاوازه‌کان ببرن که حکومه‌ت خۆى بریارى له‌سه‌ر داوه. رێواز فایه‌ق، ئه‌ندامى فراکسۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌په‌رله‌مان ئیشه‌کان و ئاماده‌کارى بۆ په‌سه‌ندکردنى یاساى چاکسازى خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان ته‌واو کراوه‌و راپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه‌ى یاسایى و دارایی واژۆى ئه‌ندامانى هه‌ردوو لیژنه‌که‌ى له‌سه‌ره ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى کراوه، سه‌رۆکایه‌تى ده‌توانێت سبه‌ى داواى کۆبونه‌وه بکات، به‌ڵام کۆبونه‌وه‌ى یاساى چاکسازى به‌بێ حکومه‌ت ناکرێت. رێواز فایه‌ق هۆکاره‌کانى باس کرد‌و وتیشى"حکومه‌ت خۆى پرۆژه‌که‌ى ناردووه، ئێمه هه‌ندێ ئه‌رکى دارایمان خستۆته سه‌ر حکومه‌ت بۆ نمونه نابێت که‌مترین موچه 400 هه‌زار که‌متربێت و له‌رۆژى جێبه‌جێکردنى یاساکه‌وه پاشه‌که‌وت له‌سه‌ر موچه هه‌ڵبگیرێت، چونکه حکومه‌ت ئه‌وه‌ى پێوتین یاساکه په‌سه‌ند بکه‌ن پاشه‌که‌وت هه‌ڵده‌گیرێت، ژماره‌ى حسابى بۆ هه‌موو موچه خۆران دروست بکرێت له‌وێ ئه‌و پاره‌یه‌ى هه‌یانه لاى حکومه‌ت بۆیان بخرێته سه‌ر ئه‌و حسابه". ئه‌م درۆ‌و بانگه‌شه‌یه‌ى که ده‌کرێت که موچه‌ى خانه‌نشینى ده‌بردرێت و پاشه‌که‌وت لا ده‌به‌ن و ئه‌وه‌نه ملیار دینار ده‌گه‌رێته‌وه هه‌ر هه‌مووى درۆیه و موچه نابردێت په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که موچه‌ى هیچ خانه‌نشینێک نابردرێت هه‌موو ئه‌وانه‌ى به پله‌ى جیاوازى وه‌ک وه‌زیر وه‌کیل وه‌زیرو راوێژکارو به‌رێوه‌به‌رى گشتى و لیوا و عه‌مید و عه‌قید و رائید خانه‌نشین کراون. رێواز فایه‌ق، وتى" موچه‌ى که‌س نابردرێت، یه‌کێ به وه‌کیل وه‌زیر خانه‌نشین کراوه‌ن خۆى وه‌کیل وه‌زیر نه‌بوه ده‌یکه‌نه عه‌میدى عه‌سکه‌رى، پێشمه‌رگه‌ى کۆن بووه خۆ ناینێرنه‌وه بۆ ماڵه‌وه بڵێن تۆ موچه وه‌رناگرێت، ئه‌م درۆ‌و بانگه‌شه‌یه‌ى که ده‌کرێت که موچه‌ى خانه‌نشینى ده‌بردرێت و پاشه‌که‌وت لا دهبهنو ئه‌وه‌نه ملیار دینار ده‌گه‌رێته‌وه هه‌ر هه‌مووى درۆیه و موچه نابردێت له‌وه‌زیره‌وه ده‌کرێته لیوا له وه‌کیل وه‌زیره‌وه ده‌کرێته عه‌میدى سه‌ربازى". په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حکومه‌ت خۆى ده‌رماڵه‌ى دیارى کردووه بۆ چین و توێژه جیاوازه‌کان له‌کاتى پاره زۆری‌دا" من سیاسیم خه‌ڵک ناکه‌مه دوژمنى خۆم، حکومه‌ت خۆى کردویه‌تى نه‌یهێشتوه ببێته پیاوه‌تى بۆ من و په‌رله‌مان، که کردویه‌تى پێى راگه‌یاندوین بیکه‌نه یاسا باببێته سه‌روه‌رى بۆ په‌رله‌مان، با حکومه‌ت خۆى بریارى له‌سه‌ر بدات". هه‌روه‌ها رێواز ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه هه‌ندێ پاره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حکومه‌ت، به‌ڵام ئه‌و مهبلهغهى حکومه‌ت باسى ده‌کات ناگه‌رێته‌وه"ئه‌م پرۆژه‌یه سرکراوهو حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و پرۆژه‌یه به‌و شێوه‌یه بێت نایه‌مه په‌رله‌مان، ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه ئه‌مانه‌وێت، په‌رله‌مان و حکومه‌ت له‌م پرۆژه‌یاسایه‌دا لێک دورین". په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که راسپێردراون ئاسانکارى بکه‌ن بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌ک ده‌بێت تێپه‌رێندرێت که په‌رله‌مان تێدا "ناشریین" نه‌بێت. ئه‌ندامێکى فراکسۆنى پارتى، پێیوایه ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ى په‌رله‌مان ئاماده‌ى کردووه له‌سه‌ر پرسى چاکسازى خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان بۆچونى حکومه‌تى بۆ وه‌رنه‌گیراوه‌و ئه‌وه‌ش کێشه‌که‌ى دروست کردووه. شوان شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسۆنى پارتى له لیژنه‌ى یاسایى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"ئه‌وکاته‌ش وه‌زیرى دارایى و تیمه‌که‌ى به‌شداریان کرد له په‌رله‌مان، یه‌کێک له‌کێشه‌کان ئه‌وه‌بوو که موچه‌ى خانه‌نشینان بکرێته 400 هه‌زار دینار له‌تواناماندا نییه بیده‌ین، ئه‌وه‌بوو جارێکى تر ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌رایه‌وه‌و به‌راستى وه‌کو فراکسۆنهکانیش له‌به‌ر موزایه‌ده‌ى سیاسى هه‌ندێ شتمان ئیزافه کردووه که حکومه‌ت له‌توانایدا نییه". ناوبراو پێشیوابوو هه‌تا ته‌وافوق دروست نه‌کرێت له‌نێوان فراکسۆنه‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کان ناتوانرێت ئه‌و پرۆژه‌یه تێپه‌رێندرێت" راى حکومه‌ت وه‌ربگیرێت بۆ پرۆژه‌که نه‌ک به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا که په‌رله‌مان ئاماده‌ى کردووه به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت". ئه‌م پرۆژه‌یه یاسایه‌ى خانه‌نشینى سرکراوهو حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و پرۆژه‌یه به‌و شێوه‌یه بێت نایه‌مه په‌رله‌مان "به‌پێى یاسا رێزلێنان بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌کرێت که حکومه‌تیان نه‌بینیوه‌و به پله‌ى وه‌زیرو بیرکارى وه‌زیرو راوێژکارو به‌رێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشین بوون ئه‌وکات، به‌پێى یاسا ئه‌و پله‌یه‌ى حه‌قى خۆیه‌تى پێى بدرێت، به‌ڵام وه‌کو وه‌زیر خانه‌نشین نه‌کرێت"، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى واى وت. ئه‌ندامێکى فراکسۆنى گۆڕان، ده‌ڵێت تۆپه‌که له ساحه‌ى حکومه‌تدایه‌و چاوه‌رێى هاتنى حکومه‌ت ده‌که‌ن بۆ په‌رله‌مان. به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان لهفراکسۆنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"به‌رنامه‌مان هه‌یه‌و داوامان له‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه پرۆژه یاساى خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان بخرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه، به‌ڵام به‌و گۆرانکاریانه‌وه که ئێمه داوامان کردووه". بریاره له 30/9/2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌و پێیه بێت حکومه‌ت ده‌بێت جارێکى تر پرۆژه‌که ره‌وانه‌ى خولى پێنجه‌مى نوێى په‌رله‌مان بکاته‌وه بۆ گفتوگۆ‌و په‌سه‌ندکردنى، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ ده‌نگۆى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له ئارادایه و نازانرێت که‌ى یه‌کلاده‌کرێته‌وه. به‌هار پێشیوابوو ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌کاتى خۆیدا بکرێت قورسه له‌م خوله‌دا په‌سه‌ند بکرێت، چونکه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌کات و رهندگدهداتهوه له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا له‌نێو فراکسۆنهکاندا"باوه‌رناکه‌م پرۆژه‌یه‌کى ئاوا بهێندرێته‌وه ناو په‌رله‌مانه‌وه که سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان له‌یه‌کێتى و پارتى ئه‌وانه‌ى زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن هه‌وادارى پارتى و یه‌کێتین، ئه‌وانن به نایاسایى خانه‌نشینى سه‌ربازى و حکومیان کردووه".
ئارا ئیبراهیم هه‌فته‌یه‌که که‌مترین ئاو بۆ ماڵان بهردراوهتهوهو هاوڵاتیانیش به‌ناچارى په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئاو کرین و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى کردوون، به‌رێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که به‌هۆى له‌کارکه‌وتنى دوو پهمپمى ئاو له‌دوکان، واى کردووه پێدانى ئاو که‌مببێته‌وه. به‌رزان محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 49ساڵ، یه‌کێکه له‌و که‌سانه که ماڵى له‌گه‌ره‌کى سه‌رچناره بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" ماوه‌ى هه‌شت رۆژه ئاو نه‌هاتۆته‌وه‌و به‌ناچارى دوو جار ته‌نکه‌رى ئاوم کریوه‌و هه‌ر جاره‌و بیست هه‌زار دینارم داوه، له‌گه‌ڵ میراوه‌که قسه‌مان کردووه ئه‌ڵێت ماتۆر شکاوه‌و له‌ده‌ست ئێمه‌دا نییه". ناوبراو داواى له حکومه‌ت کرد به‌زوترین کات چاره‌سه‌رى بکات و له‌توانایدا نییه هه‌فته‌ى 40 هه‌زار دینار بدات بهکرینى ئاو. سه‌ربه‌ست محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" که‌مبونه‌وه‌ى پێدانى ئاو به گه‌ره‌که‌کانى شارى سلێمانى به‌هۆى له‌کارکه‌وتنى دوو په‌مپى ئاوى دوکانه‌وه‌یه و خۆشتان ده‌زانن جه‌ژنه‌و پشوى فه‌رمییه و حسابات داخراوه‌و ئیشه‌ڵا رۆژى یه‌کشه‌ممه هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ده‌ده‌ین". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، نازانن که‌ى ده‌توانن به دیارى کراوى چاره‌سه‌رى بکه‌ن، به‌ڵام پاش پشوى جه‌ژن کارى تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌رگێڕانی: یاد قوربانی به فه‌ڕمى ناکۆکیه‌کانى تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر (ئاندرو برونسن)ه که قه‌شه‌یه‌کى ئه‌مریکیه و له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه به تۆمه‌تى هاوکاریى تیرۆر ده‌ستگیرکراوه، به‌ڵام له ڕاستیدا کێشه‌که ویستى ئه‌ردۆغانه بۆ ڕابه‌رایه‌تى وڵاته‌که‌ى به‌ره‌و داڕوخان. سه‌روتارى ڕۆژنامه‌ى (The New York Post)ى ئه‌مریکی باس له‌وه‌کراوه که ئه‌ردۆغان به پێدانى به‌ڵێنى حکومه‌تێکى شه‌فاف و ئابوریه‌کى گه‌شه‌سه‌ندوو گه‌یشته کورسى ده‌سه‌ڵات و له ساڵانى سه‌ره‌تاى حوکمڕانیدا تا ڕاده‌یه‌ک به‌ڵێنه‌کانى هێنایه دی. به‌ڵام خولیاى ئه‌ردۆغان بۆ توندترکردنى جڵه‌وى ده‌سه‌ڵات و زیادبونى به‌رچاوى ده‌نگه ناڕازیه‌کان له دژی، ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ى له‌ناوده‌بات. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که قه‌شه ئه‌مریکیه‌که ته‌نها بارمته نیه که ئه‌ردۆغان گرتوێتی، بارمته‌کانیش بۆ ئه‌وه‌یه که فشار له‌سه‌ر ئه‌مریکا دروستبکات تا فه‌تحوڵا گوله‌نى دۆستى پێشووى ئه‌ردۆغان بنێردرێته‌وه تورکیا که تا ئێستا ئه‌مریکا گرتوێتیه خۆى و له ویلایه‌تى پێنسڵڤه‌ینیا نیشته‌جێیه. ئه‌ردۆغان گوله‌نى تۆمه‌تبار کردوه به به‌شداریکردن له هه‌وڵى کوده‌تاکه‌ى 2016ى تورکیا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو، کوده‌تا شکستخواردوهکهى2016 پاساوى ئه‌وه‌ى دا به ئه‌ردۆغان که داببارێته سه‌ر نه‌یاره‌کانی، تا ئێستا زیاد له 50 هه‌زار که‌سى ده‌ستگیرکردوه و زیاد له 110 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى تورکیاى له‌سه‌رکار لابردوه به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى به گوله‌نه‌وه، هاوکات توانیویه‌تى میدیاى ئازاد له تورکیا بێده‌نگ بکات. له سه‌روتارى ڕۆژنامه‌ى (The New York Post)ى ئه‌مریکی، باسى ئه‌وه‌ش ده‌کات که ڕێگاى پێشکه‌وتنه ئابوریه‌کانى ئه‌ردۆغانیش پێده‌چێت گه‌یشتبێته به‌ربه‌ست" تورکیا له ئێستادا زیاد له 217 ملیار دۆلار قه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و یه‌کێک له گه‌وره‌ترین که‌لێنه بازرگانیه‌کانى هه‌یه له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ى ئابوریان په‌یوه‌ستى بازرگانییه. هه‌ڵئاوسانى ئابورى ده‌مێک پێش ئه‌م قه‌یرانانه‌ى دوایى ڕووى کردبوه تورکیا و دراوى لیره‌ى تورکیا له چه‌ند مانگى پێشوودا نیوه‌ى به‌هاى خۆى له‌ده‌ستدا". ئه‌م مانگه‌ش دواى ئه‌وه‌ى تره‌مپ ئابڵۆقه‌ى ئابوریى به‌سه‌ر تورکیادا سه‌پاند و هه‌ڕه‌شه‌ى زیادکردنى ئابڵۆقهکهى کرد، ئه‌ردۆغان به داواى بایکۆتکردنى ئایفۆن و به‌رهه‌مه ئیلیکترۆنیه ئه‌مریکیه‌کان وه‌ڵامى دایه‌وه، که نمایشێکى هێنده بێ مانابوو که که‌مینه سه‌رسه‌خته‌که‌ى پاڵپشتى خۆیشى سهرسامنهکرد. له نێوان ڕاگه‌یاندنى دۆخى نائاسایى له دواى کوده‌تاکه‌وه بۆ دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى وه‌ک سه‌رۆکى پارته‌که‌ى و سه‌رکه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئه‌ردۆغان توانى ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌ها بگرێته ده‌ست سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌کانى خه‌ریکه ئابورى وڵاته‌که‌ى به‌ره‌و نسکۆ ده‌بات. خه‌ڵکى ئاسایى زه‌ره‌رمه‌ندبوون، زیاتریش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن گه‌ر ئه‌و له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه. به‌ڵام نیشانه‌کان تا بێتزیاتر ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌ردۆغان له ئاست خه‌ڵکه‌که‌یدا بێ باکه. تورکیا زۆرى ماوه تا وه‌ک ڤێنزوێلا بگاته داڕوخانى ئابوری، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ده‌ستى کردوه به هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه. پێده‌چێت سیاسه‌ته تونده‌که‌ى تره‌مپ دژ به تورکیا ئه‌م سه‌رکرده تۆتالیتارهى تورکیا ڕابوه‌شێنێت و بیهێنێته‌وه هۆش خۆی.
ره‌نجده‌ر رزگار. هه‌ولێر نوێنه‌رى کاکه‌ییه‌کان ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات کۆمپانیایه‌کى نه‌وتى سویسرى له‌به‌ر هێشتنه‌وه‌ى ریش و سمێڵى کاکه‌ییه‌کان که داوایان لێ کراوه لاى ببه‌ن ده‌رکراون له‌سه‌ر کاره‌کانیان، نوسراوێکى کۆمپانیاکه‌ش که کۆپیه‌کى ده‌ست هاوڵاتى که‌وتووه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و داوایه‌یان لێ کراوه. کۆمپانیای نه‌وتی (ORYX) ئۆرێکس کۆمپانیایه‌کی سویسریه و ساڵی 2011 له‌کوردستان دامه‌زراوه‌و باره‌گای سه‌ره‌کی له وڵاتی سویسرایه له کوردستان کاری وه‌به‌رهینان له سێ بلۆکی نه‌وتی هه‌رێمدا ده‌کات. کۆمپانیاى ناوبراو له هه‌رسێ بلۆکى (گوێر) له سنوری هه‌ولێر و ( بهنینان) له سنوری دهۆک و (سه‌فره) له سنوری موسڵ کار ده‌که‌ن جه‌مال سلێمان، پێنج ساڵ و چوار مانگه وه‌ک کارمه‌ندێکى سکوریتى له‌و کۆمپانیا نه‌وتیه کار ده‌کات، به‌سایتى هاوڵاتى وت" له کۆمپانیاکه‌مان نووسراوێکیان بۆ هێناین به قه‌ده‌غه‌کردنى ریش و سمێڵ، ئێمه چه‌ندین ساڵه ده‌ستکارى سمێڵمان نه‌کردووه که ره‌مزى کاکهیهکانه، له‌سه‌ر ئه‌وه له‌کاره‌کانمان ده‌رکراوین". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و کۆمپانیا سویسریه له سنورى بلۆکى گوێر له گوندى(نۆغه‌ران) له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى (ORYX) ئۆرێکس که گوندى کاکهییهکانهو له ناو زه‌وییه‌کانیاندا بیرێکیان لێداوه نه‌وت ده‌رده‌هێنن. جه‌مال وتیشى" له کۆبونه‌وه‌یه‌کى کۆمپانیا ئه‌م نووسراوه‌یان له‌سه‌ر ئێمه جێ به‌جێ کرد له‌کۆبوونه‌وه‌که ووتم ناوى سمێل مه‌هێنن ئه‌م ئاگره له بچووکى بکوژێنه‌وه شکایه‌تیان کرد له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان بابه‌ته‌که‌یان گۆرى بۆ ئه‌وه‌ى گوایه ئێمه هه‌ره‌شه‌مان له‌م که‌سانه کردووه، من هه‌ره‌شه‌ى ئه‌وه‌م کردووه ئه‌م ئاگره بکوژێنه‌وه خه‌ڵکى ئێمه قبوڵ ناکه‌ن". کارمه‌نده‌که‌ى سکویریتى کۆمپانیاى ئۆرێکسى نه‌وتى ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه ژماره‌یان دوانزه که‌سى کاکه‌یه له‌و شوێنه کاریان کردووه و دوانیان دوور خراونه‌ته‌وه و پێشیوابوو ئه‌وانى تریش ده‌رده‌کرێن. هه‌روه‌ها حوسێن هه‌یاس یه‌کێکى تره له کاکه‌ییه‌کان و جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که زیاتر له پێنج ساڵه کارده‌کات وتى" ئاگادارکراینه‌وه که رێنمایه‌ک هه‌یه ده‌بێ ئه‌وانه‌ى ریش و سمێل هه‌یه لاى بدات که کاریگه‌رى هه‌یه له سه‌ر گازى (H2s) ئه‌و گازه کۆنترۆلکراوه، هه‌ندێک شوێن ئه‌و گازه‌ى هه‌ر لێ نییه، کۆمه‌ڵێک له ئێمه چوون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان دانیشتن ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ کۆمپانیا دانشتن بابه‌ته‌که له به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه بوو". ئه‌م دوو کارمه‌نده‌ى کاکه‌ییه‌کان ئه‌وه‌روون ده‌که‌نه‌وه که بهبیانوویان پێ گرتوون بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له‌سه‌ر کاره‌کانیان و تائکید ده‌که‌نه‌وه رێنماییهکهیان له‌جێى خۆیدا نییه‌و ئاماده‌نین ریش و سمێڵیان که بهرهمزى خۆیانى ده‌زانن بتاشن. کارمه‌نده کاکه‌ییه‌کان له سنورى بلۆکى گوێر له گوندى(نۆغه‌ران) له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى (ORYX) ئۆرێکس کاریان کردووه. یه‌کێک له کاکه‌ییه‌کان بهنوێنهرایهتیان ده‌چێته کۆمپانیا نهوتییهکهو وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان تا چاره‌سه‌رى بکات و ده‌ڵێت:"لابردنى ریش و سمێڵ ته‌نها رێنماییى کۆمپانیا نه‌وتى سویسریهو کۆمپانیاکانى تر ئه‌و رێنماییانه‌یان نییه". ئیسماعیل ساڵح کاکه‌یى، نوێنه‌رى کاکه‌ییه‌کان به سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه وه‌ک نوێنه‌رى کاکه‌ییه‌کان دیاریکراین بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان ئاگادارى ئه‌م رێنماییه نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و رێنماییه ته‌نها هى کۆمپانیاى ئۆرێکسه که ده‌بێ ده‌موچاو توکى پێوه‌نه‌بێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌گه‌ڵ کۆمپانیا و وه‌زاره‌ت دانشتوون و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان داوایان له کۆمپانیاکه کرد ئه‌و رێنماییه‌ى ئه‌وروپا له کوردستان جێ به‌جێ نه‌که‌ن وکۆمپانیاکهش به‌ڵێنى چاره‌سه‌رکردنیان دابوه وه‌زاره‌ت. نوێنه‌رى کاکه‌ییه‌کان، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت که ئه‌وان رازى نین باسى شتێک بکرێت نه‌گونجێت له‌گه‌ڵیاندا. وتیشى" خه‌ریکین وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان ببینین هه‌ندێک راستیمان بۆ به دیار ده‌که‌وێت ئه‌وه کات زانیمان مه‌به‌ستیان ئێمه‌یه ئه‌وا رائمان ده‌بێ و ئیجرئاتى قانوونى ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین داواى مافى خۆمان بکه‌ین ئه‌وانیش به ئێمه‌یان وتووه بابه‌تى ئێمه سمێل نییه ته‌ها رێنماییه‌که ستانده‌رى کۆمپانیایه ده‌ڵێ نابێ تووکى هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى له مه‌ترسى ئاگر دووربن ". هاوڵاتى، په‌یوه‌ندى کرد به سێ که‌سى جیاواز له کۆمپانیاى (ORYX)ئۆرێکسى نه‌وتى، ته‌نها یه‌کێکیان ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه به‌وپێیه‌ى له‌و کۆمپانیایه کار ده‌کات ناتوانێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکات.
مه‌عروف مه‌جید بۆنێکى ناخۆش و ژه‌هراوى ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه، شارى هه‌ولێرى گرتۆته‌وه‌و نیگه‌رانیى لاى هاوڵاتیان دروستکردوه، لیژنه‌کانى قایمقامیه‌تى هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، تائێستا 58 پاڵێوگه‌ى نایاساییان داخستوه، به‌ڵام هێشتا کۆتای‌یان نه‌هاتوه. به‌وته‌ى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر زیاتر له 100 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له‌هه‌ولێر هه‌یه که‌هى به‌رپرسانن و بێ مۆڵه‌تن، کارکردنیان به‌پێى مه‌رج و رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و ژینگه به‌ڕێوه‌ناچن و زیانى ته‌ندروستیان هه‌یه‌و ده‌بێته‌هۆى ژه‌هراویبونی هاوڵاتیان. ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانیش ئاگادارى کارکردنى ئه‌و پاڵاوگانه نین. عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که به‌دواداچونیان کردوه له‌سه‌ر پاڵاوگه نایاساییه‌کان، بۆیان ده‌رکه‌وتوه زیاتر له 100 پاڵاوگه‌ی نایاسایی هه‌یه که بێ مۆڵه‌تن و هیچ یه‌کێک له‌پارێزگاو سامانه سروشتیه‌کان ئاگادارى کارکردنى ئه‌و پاڵاوگانه نین، ئه‌و پاڵاوگانه که‌سانى به‌رپرس خاوه‌ندارێتى ده‌که‌ن. عه‌باس محه‌مه‌د به هاوڵاتى وت «جگه له‌کۆمه‌ڵێک کارگه‌ی ڕۆن، مۆلیده ئه‌هلیه‌کان به‌به‌کارهێنانی گازی خراپ که له‌و پاڵاوگانه ده‌یکڕێت به‌نرخی هه‌رزانتر له‌نرخی بازاڕ، هه‌موو ئه‌وانه هۆکاربونه بۆ پیسبونی ژینگه به‌جۆرێک به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار ناتوانی پاکی بکه‌یته‌وه« به‌رپرسانى ته‌ندروستى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه جگه‌له‌وه‌ى ژینگه‌ى شارى هه‌ولێر تێکده‌ده‌ن، له‌هه‌مانکاتیشدا ئه‌و بۆن و دوکهڵهى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه هه‌ڵده‌مژرێت، زیانى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتیان هه‌یه. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د، به‌رپرسى پشکنین و چاودێری له‌فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به هاوڵاتى وت «ئه‌و بۆنه کاریگه‌رى راسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌ى شاره‌که‌و ته‌ندروستى مرۆڤه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌و بۆنه‌وه توش ده‌بن، مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، چونکه گازێکى خنکێنه‌ره«. سه‌باره‌ت بهمهترسیهکانى ئه‌و بۆنه، جه‌ختیله‌وه کرده‌وه «گازی گۆگردی هایدرۆجین که(H2S)ه، بۆنێکی ناخۆشه، کارى له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان هه‌یه‌و ده‌بێته هۆکارى چاو سوره‌وه بون و سه‌رئێشه«. ئه‌وه‌شى وت «گازی یه‌که‌م ئوکسیدی کاربۆن گازێکی ژه‌هراوی و خنکێنه‌ره، له‌کاتی بارانباریندا به‌شێوه‌ی ترشه‌ڵۆک ده‌بارێته سه‌ر زه‌وی و کارده‌کاته سه‌ر دارودره‌خت». به‌پێى زانیاریه‌کانى هاوڵاتىلهههرێمى کوردستان زیاتر له 170 پاڵاوگه‌ی نایاسایی بونى هه‌یه‌و له‌و ژماره‌یه زیاتر لە 100 دانه‌یان ده‌که‌وێته سنورى پارێزگاى هه‌ولێره‌وه، تائێستاش له‌نێوان مۆڵه‌تپێدان و راگرتنیان له‌کارکردن، حکومه‌ت یه‌کلانه‌بۆته‌وه. چالاکوانانى ژینگه له‌ماوه‌ى رابردودا، زۆرترین هه‌وڵیاندا تا ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ى شارى هه‌ولێر سه‌رچاوه‌که‌ى دیاری بکه‌ن و بنەبڕى بکه‌ن، رێکخراوه‌کانى بوارى ژینگه‌ش به‌رده‌وام به‌دواداچونیان کردوه‌و کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانییان به‌ستوه‌و زیانه‌کان و ده‌رهاویشته خراپه‌کانى ئه‌و بۆن و دوکهڵهیان ئاشکراکردوه. ئاسۆ شکاک به‌رپرسى رێکخراوى ئاڤیارى تایبه‌ت به‌ژینگه به هاوڵاتى وت «له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رێکخراوه‌کانى تایبه‌ت به‌ژینگه، داوامان له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان و قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر کرد وه‌ک پارساڵ هه‌ڵمه‌تیکی تر ئه‌نجامبدات و پاڵاوگه نایاساییه‌کان دابخات». راشیگه‌یاند «خۆشبه‌ختانه قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕیایدا، هه‌موو پاڵاوگه نایاساییه‌کان که‌هۆکارن بۆ دروستبونی ئه‌و بۆنه ناخۆشه دابخرێن که‌زیاتر له 50 پاڵاوگه بوون». به‌گوێره‌ی مادده‌ی 41 و42 له‌یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2008، بڕیاری سه‌پاندنی سزای پێبژاردن به‌سه‌ر ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه دراوه، بڕی سزادانهکانیش بۆ ژمێره‌ی سندوقی ژینگه وه‌رده‌گیرێت و هه‌ر کۆمپانیایه‌ک به‌بڕی حەوت تا 10 ملیۆن دینار سزاده‌درێت. بۆ بنبڕکردنى یه‌کجارى ئه‌و بۆنه‌ى که بۆته هۆکارى هه‌راسانکردنى هاوڵاتیان و پیسکردنى ژینگه‌ى شاره‌که، له‌مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکردوه، له‌و نێوه‌نده‌دا چه‌ندین پاڵاوگه‌یان داخستوه. زمناکۆ محه‌مه‌د، سهرپهرشتیپارى لیژنه‌ى قایمقامیه‌تى هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات له‌مانگی شەشی ئه‌مساڵ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه له‌سه‌ر بڕیاری قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆ جاری دوه‌م دهستبهکاربونهوه بۆ به‌دواداچونى ئه‌و پرسه. لیژنه‌که له‌به‌رواری (25/6/2018) ده‌ستیکرد به‌داخستنی پاڵاوگه نایاساییه‌کان و تائێستا (58) پاڵاوگه‌مان داخستوه. ساڵی رابردوش لیژنه‌که 24 پاڵاوگه‌ی تری داخست. زمناکۆ محه‌مه‌د وتى «له‌کاتی ئێستادا هیچ بڕیارێک نیه تاکو ڕێگه‌یان پێبدرێت کاربکه‌نه‌وه و ده‌بێ هه‌ڵبگیرێن». سه‌باره‌ت به‌ڕاگرتن و به‌دادگا گه‌یاندنى سه‌رپێچیکاران، زمناکۆ محه‌مه‌د، وتى «ئێمه له‌کارکردن رامانگرتون، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى بڕیاره‌کانمان بکه‌ن، رێکارى یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر دژیان و ده‌یانده‌ینه دادگا». پێشتریش سه‌رۆکى ده‌سته‌ى پاراستن و چاککردنى ژینگه‌ى هه‌رێم له‌دیمانه‌یه‌کى تایبه‌ت به هاوڵاتىئهوهى ئاشکراکرد ئه‌و پاڵاوگانه‌ى له‌هه‌رێمدا هه‌ن هیچیان رێگه‌پێدراونین و مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتوه، زۆربه‌یان له‌سه‌ر زه‌وى کشتوکاڵى دانراون. وتیشی «پاڵاوگه‌کان کاریگه‌رى خراپیان له‌سه‌ر هه‌رسێ ره‌گه‌زى ژینگه (هه‌وا، ئاو‌و خاک) دروستکردوه، هیچ سهلامهتیهک فه‌راهه‌م نه‌کراوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى له‌وێ کارده‌که‌ن، کوالێتى به‌رهه‌مه‌کانیان خراپه، تاکه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه دابخرێن، رێگه به‌چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌کى ستاندارى جیهانى پێشکه‌وتوو بدرێت، ئێمه له‌ڕێگه‌ى داواکارى گشتییه‌وه داوامان دژى هه‌موو پاڵاوگه نایاساییه‌کان جوڵاندوه«.
ئه‌حمه‌د باڵه‌کى بازاڕێک کە 30 ساڵ لەمەوبەر چەند پیرەژنێکی شارۆچکەی سۆران دروستیانکرد لەڕێگەی فرۆشتنی ماستەوە، ئێستا بۆتە بازاڕێکی گەورەو فراوان و رۆژانه جمه‌ى دێت له‌کڕیار، ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆى ئه‌وه‌ى گهنجانێکى زۆر بۆ کاتبه‌سه‌ربردن رووى تێبکه‌ن و به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و ژنانه ببینرێن کهبازاڕهکهیان دروستکردوه. بازاڕەکە بە »کۆڵانى پیرهژنان» ناسراوە، له‌ئێستادا یه‌کێکه لهکۆڵانهکانى ناوشارى سۆران بازاڕێکى گه‌رموگوڕى هه‌یه، ڕۆژانه جمه‌ى دێت لهکڕیارو فرۆشیار، له‌ئێستادا ئه‌و دوکان و بازاڕه‌ى لهکۆڵانى پیرهژنان هه‌یه هه‌مه‌جۆرن، به‌تایبه‌ت هى کوتاڵ فرۆشتن و شوشه‌وات و پێڵاو فرۆشى تیایه. به‌گوێره‌ى قسه‌کانى ئه‌و دوکاندارانهى که له‌وێ کاری دوکاندارێتى ده‌که‌ن ئه‌ڵێن کۆڵانى پیرهژنان له‌ئێستادا یه‌کێکه له‌پڕ ئیش باشه‌کانى سۆران، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه پێش 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هیچ دوکانێکى لێنه‌بوو، به‌ڵکو شوێنى ماستفڕۆشى گونده‌کانى ده‌وروبه‌ر بوه«. سه‌باح ته‌ها ته‌مه‌ن 44 ساڵ ئێستا یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ى که‌له‌یه‌کێک لهبازاڕەکانى کۆڵانى پیرهژنان دوکانێکى کهمالیاتى هه‌یه، به‌هاوڵاتی وت «کاتێک ئه‌م بازاڕه دروستکرا من دوکانێکم به‌کرێ گرت، زۆربه‌ى که‌س گاڵته‌ى پێده‌هات، ده‌یانوت کاکه ئێره چۆن بازاڕى ده‌بێت، ئێستاش یه‌کێکه له‌باشترین شوێنه‌کانى بازاڕى سۆران... بازاڕى ئێمه هه‌مه‌چه‌شنه ئیشمان زۆر باشه له‌خوا به‌زیاد بێت». ئه‌گه‌ر که‌سێک دوکانێک له‌م کۆڵانه به‌کرێ بگرێت، ده‌بێت نزیکه‌ى چوار هه‌زار دۆلار بدات به‌و که‌سه‌ى که دوکانه‌که‌ى بۆ چۆڵده‌کات، وه‌کو سه‌ر قوفڵانه. ناوى کۆڵانى پیرهژنان له‌وه هاتووه که له‌دواى ساڵی 2003 پیرهژنهکانى ده‌وروبه‌رى سۆران ماستیان ده‌هێناو له‌و شوێنه ده‌یانفرۆشت، ئه‌وان دواى نوێژى به‌یانى لهگوندهکانى خۆیانه‌وه رویاندهکرده سۆران و ماست و په‌نیرى تازه‌ى خۆماڵیان ده‌برده سه‌ری ئه‌و کۆڵانهى که‌هیچ دوکانێکی لێنه‌بوو، به‌ڵام رێبواران له‌کاتى رۆیشتنیان بۆ ناو بازاڕ ده‌یانتوانى ماست و په‌نیریان لێبکڕن. سه‌باح ته‌ها به‌هاوڵاتی وت «بازاڕ‌و کڕیارى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بوو، ماستهکانیان ده‌نگى دابۆوه، ئه‌و پیرهژنانهى ماستیان ده‌هێنا ڕواندزو باڵه‌کیان و دۆلێ ڕوست سیتکان و هه‌سنان و چه‌ند شوێنێکى تر بوون، ئه‌و پیرەژنانەى کهماستهکهیان ده‌هێنا مه‌رج نه‌بوو ماسته‌که هى خۆیان بێت، به‌ڵکو هه‌بوو ماستى گوندى خۆى کۆده‌کرده‌وه به‌یانیان ئه‌یخسته بازاڕ‌و دواتر شتێکى بۆخۆى ئه‌گێڕایه‌وه باقیهکهشى ئه‌داوه خاوه‌نه‌که‌ى.» سمکۆ سه‌برى ناوى خوازراوه کوڕی یه‌کێک له‌و پیرهژنانهیه که‌ئه‌م بازاڕانهیان دروستکرد، داوای کرد ناوى تەواوى نه‌هێنرێت به‌هۆى ئیعتیباری کۆمه‌ڵایه‌تى، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد کاتى خۆى دایکى ماستى گوندهکهیانى بهمهنجهڵى بردوه بۆ سۆران و له‌و کۆڵانه فرۆشتویهتى. سمکۆ به‌هاوڵاتی وت ئه‌و پارهیەى دایکى ده‌ستیکه‌وتووه، ته‌نها به‌شی مه‌سروفى ده‌کردو ته‌کسى ئه‌گرت و به‌یانیان زوو به‌دیار ماستهکهوه داده‌نیشت تاوه‌کو نزیک نیوه‌ڕۆ. هێشتاش له‌نزیک بازاڕه‌که ئه‌گه‌ر به‌یانیان زوو گوزرهرێک بکه‌ى به‌و شوێنه چه‌ندین پیره‌ژن ماستیان داناوه ماستهکهشیان به‌هه‌مان شێوه‌ى جاران ئه‌فرۆشن، بهجامه نه‌ک کیلۆ جگه‌له‌وه‌ش جار جاره سهوزهواتى خۆماڵیش له‌گه‌ڵ گه‌ڵاى مێوو چه‌ندین شتى تر له‌به‌رده‌م خۆیان داناوه، کڕیارى تایبه‌ت بەخۆیان هه‌یه. عائیشه مه‌جید خه‌ڵکى گوندى بێلهنگر ئافره‌تێک له‌سه‌رخۆ ته‌مه‌ن 51 ساڵه کاتژمێر پێنجی به‌یانى له‌به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سۆران دانیشتبوو نزیک بازاڕى پیرهژنان چه‌ند جامه ماستێکى له‌به‌رده‌م بوو، چه‌ند هاوڵاتیه‌ک ده‌وره‌یان لێدابوو. عائیشه به هاوڵاتی وت کارى ڕۆژانه‌ی جارى وا هه‌یه حەوت تا 15هه‌زار دیناری بۆ ئه‌مێنێته‌وه که زۆرجار به‌شی هاتوچۆی ده‌کات. عائیشه وتى «پێشوتر خۆشتر بوو له‌ئێستا بازاڕى ئێمه بۆته بازاڕى گه‌نجان، پێشووتر ئێمه چه‌ندین پیره‌ژن به‌ڕیز ماست و سه‌وزه‌و گوێزو چه‌ندین شتى ترمان ئه‌فرۆشت له‌به‌یانیاندا، به‌س به‌داخه‌وه ئێستا ئێمه هه‌ریه‌که‌و لهشوێنێکین، چونکه بازاڕى ئێمه بۆته بازاڕى مۆدێرن و شوێنى عاشقان و گه‌نجانى سه‌رده‌مه». دواى زیاتر له‌سێ ده‌یه له‌دروستکردنى ئه‌م بازاڕه له‌لایه‌ن پیرهژنانى ماست فرۆشه‌وه، ئێستا گه‌نجان وه‌کو شوێنێک بۆ کاتبهسهردن بازاڕه‌که‌یان داگیرکردوه. سه‌میر سه‌برى گهنێجکی ته‌مه‌ن 17 ساڵی دانیشتووى ده‌وروبه‌رى سۆرانه به‌هاوڵاتی وت «هه‌موو ڕۆژێک خۆم و چه‌ند هاوڕێیه‌کمان قژمان به‌شێوه‌ى مۆدیلات ئهڕازێنینهوه، ئه‌چین بۆ خۆمان عاشقایهتى ئه‌که‌ین، ڕه‌قه‌م ئه‌گۆڕینه‌وه، ئه‌و بازاڕه لاى من زۆر خۆشه من زۆر حه‌زى پێده‌که‌م، ئه‌و بازاڕه تازه هى پیرهژنان نه‌ماوه، به‌ڵکو بۆته بازاڕى گه‌نجان».
هاوڵاتی شانشینى عه‌ره‌بی سعودیه چاوى بڕیوه‌ته بازاڕه تازه گهشهسهندوهکهى هه‌رێمى کوردستان و ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنانى تێدا بکات، هه‌رێمیش که به‌ڵێنى کارئاسانى پێداوه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌یه‌وه ئابوریه‌که‌ى ببوژێنێته‌وه که‌چه‌ند ساڵێکه توشى داڕوخان بووه به‌هۆى قه‌یرانه‌وه. رۆژى 23ى تهمموز، وه‌فدێکى گه‌وره‌ى سعودیه گه‌یشته هه‌ولێر که‌پێکهاتبوو له‌سه‌رۆکى ژورى بازرگانى سعودیه و باڵیۆزى سعودیه له‌عێراق و کونسوڵى ئه‌و وڵاته له‌هه‌رێم و ژماره‌یه‌ک گه‌وره بازرگانى ئه‌و وڵاته‌و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تدا کۆبونه‌وه. سه‌ردانى ئه‌و وه‌فده 35 که‌سیه که‌یه‌که‌م وهفدى گه‌وره‌ى له‌و شێوه‌یه‌یه سه‌ردانى هه‌رێم بکات، به‌یه‌که‌م هه‌نگاوى کرده‌یی سعودیه داده‌نرێت بۆ ده‌ستپێکردنى چالاکى بازرگانى له‌هه‌رێمى کوردستان. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ردولا رێککه‌وتن وه‌کو هه‌نگاوى یه‌که‌م هه‌رێم ببێته بنکه‌ى سه‌ره‌کى چالاکییه ئابورى و بازرگانى و وه‌به‌رهێنانه‌کانى سعودیه له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا. هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى ده‌ستپێکردنى گه‌شتى ئاسمانى راسته‌وخۆ له‌نێوان سعودیه‌و هه‌رێم و کردنه‌وه‌ى لقى بانکى سعودیه له‌هه‌رێم، به‌ئامانجى کارئاسانیکردن بۆ چالاکیه بازرگانیه‌کانى سعودیه له‌هه‌رێم. وه‌فده‌که‌ى سعودیه له‌سه‌ر داواکارى محه‌مه‌د سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه سه‌ردانى هه‌رێمى کردبوو، ئه‌وه‌ش به‌ئاماژه‌یه‌کى به‌هێز داده‌نرێت بۆ خواستى ئه‌و وڵاته بۆ کردنه‌وه‌ى جێپێی خۆى له‌بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا. رۆژێک دواى سه‌ردانه‌که‌ى وه‌فده سعودیه‌که، دیدارێکى گه‌وره‌ى بازرگانى له‌نێوان وه‌فده سعودیه‌که و ژوره بازرگانیه‌کانى هه‌رێم له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو که‌تێیدا رێککه‌وتن له‌سه‌ر دروستکردنى ده‌سته‌یه‌کى هاوبه‌ش بۆ هاریکارى ئابورى له‌نێوان ریازو هه‌ولێردا. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکى ژورى پیشه‌سازى و بازرگانیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به هاوڵاتی وت «وه‌به‌رهێنانى سعودیه له هه‌رێم کاریگه‌رى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابورى هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه کاتى ده‌وێت». وتیشى «جارێ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بکه‌ین تاکۆمپانیا سعودییه‌کان دێن و ده‌ست به‌وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن و کارى بازرگان‌یش به رۆژێک و دوو رۆژ ناکرێت، به‌ڵکو وه‌ستاوه‌ته سه‌ر گفتوگۆ‌و رێککه‌وتنى کۆمپانیاکان که ده‌یانه‌وێت له‌چ که‌رتێکدا وه‌به‌رهێنان بکه‌ن». تائێستا دیار نیه سعودیه که‌یه‌کێک له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتى عه‌ره‌بی و گه‌وره‌ترین وڵاتى هه‌نارده‌که‌رى نه‌وته له‌جیهاندا، له‌چ که‌رتێکدا ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمى کوردستاندا بکات، له‌کاتێکدا له‌دیداره هاوبه‌شه بازرگانیه‌که‌دا هه‌رێم چه‌ندین هه‌لى بازرگانى له‌بواره‌کانى پیشه‌سازى، گه‌شتیارى و کشتوکاڵ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره سعودیه‌کان خسته‌ڕوو. محه‌مه‌د خه‌ریف ئه‌ندامى ئه‌و وه‌فده سعودیه‌ى سه‌ردانى هه‌ولێرى کرد، له دیداره هاوبه‌شه‌که‌دا له‌هه‌ولێر وتى «ده‌مانه‌وێت به‌رهه‌مه‌کانى هه‌رێم له بازاڕه‌کانى سعودیه ببینین، وه‌کو هه‌نگوین و شیر‌و ده‌رگاى بازاڕه‌کانى سعودیه کراوه به‌روى هه‌رێمدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مانه‌وێت ئێمه‌ش هه‌لى وه‌به‌رهێنانى باشمان له‌هه‌رێم ده‌ستبکه‌وێت». بازرگانانى سعودیه ده‌یانه‌وێت به‌سودوه‌رگرتن له‌یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم کهکارئاسانى زۆرى تێدایه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان هه‌لى وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێم وه‌ده‌ستبخه‌ن. له‌ئێستادا سعودیه که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کونسوڵگه‌ریی خۆى له‌هه‌ولێر کرده‌وه، ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى خاڵى سنورى عه‌رعه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق که‌بڕیاره له 10 مانگى داهاتوودا به‌فه‌رمى بکرێته‌وه، ده‌ستبکات بهجموجۆڵه بازرگانیه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم. ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان به‌ڵێنیانداوه که‌هه‌موو کارئاسانیه‌ک بۆ وه‌به‌رهێنانى سعودیه بکه‌ن له‌هه‌رێم و چاویان له‌وه‌یه وه‌به‌رهێنانى ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده کاریگه‌رى له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ى ئابورى هه‌لى هه‌رێم دورستبکات. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌میانه‌ى کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فده سعودیه‌که جه‌ختیکردبوه‌وه، کەهه‌موو پشتگیری و ئاسانکارییه‌ک ده‌که‌ن بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌هه‌رێمی کوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابوری و بازرگانی عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و هیوای خواست له‌ماوه‌یه‌کی نزیکیدا هاتوودا هه‌نگاوی کرده‌یی بۆ بره‌ودان به‌و پهیوەندییانه له‌نێوان هه‌ردولادا بهاوێژرێن. به‌شێک له پسپۆڕانى ئابورى جه‌ختده‌که‌نه‌وه که‌پێویسته هه‌رێم وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیا سعودیه‌کان بقۆزێته‌وه بۆ ره‌خساندنى هه‌لى کار له‌هه‌رێم و په‌ره‌پێدان بهکهرتهکانى دیکه جگه له‌نه‌وت که‌هه‌رێم زۆرینه‌ى داهاته‌که‌ى له‌وێوه ده‌ستده‌که‌وێت. دارا قه‌ساب پسپۆڕى ئابورى به هاوڵاتی وت «هاتنى کۆمپانیا سعودیه‌کان گرنکى خۆى هه‌یه بۆ هه‌رێم، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت که ئه‌و کۆمپانیایانه پشت به‌ده‌ستى کارى ناوخۆیی هه‌رێم ببه‌ستن له‌کاره‌کانیاندا، نه‌ک کرێکارى سعودى بهێنن». وتیشى «ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا کاری کۆمپانیا سعودیه‌کان کاریگه‌رى باش له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ى بازاڕى هه‌رێم دروستده‌کات». دارا قه‌ساب ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، خاڵێکى دیکه‌ى گرنگ ئه‌وه‌یه کهکۆمپانیا سعودییه‌کان وه‌به‌رهێنان له‌که‌رتى کشتوکاڵیدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و که‌رته ببوژێته‌وه، نه‌ک روبکه‌نه وه‌به‌رهێنان له‌که‌رتى نه‌وتدا. روکردنه سعودییه بۆ بازاڕه‌کانى هه‌رێم هاوکاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونى په‌یوه‌ندیه‌کانى ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌وڵه‌کانى ئه‌مریکا بۆ فشار خسته‌سه‌ر ئێران له رێگه‌ى سه‌پاندنى سزاى ئابوریه‌وه، له‌کاتێکدا ئێران پشتى به بازاڕى هه‌رێم و عێراق به‌ستوه بۆ سووککردنى کاریگه‌رى سزاکان له‌سه‌رى. بهبڕواى دارا قه‌ساب پێده‌چێت ئه‌و هه‌وڵه‌ى سعودیه و روکردنه بازاڕه‌کانى هه‌رێم، هه‌رێم ده‌کاته ناوه‌ندێکى ململانێی ئابورى ریازو تاران، به‌تایبه‌ت که‌هه‌ردوکیان ده‌یانه‌وێت هه‌رێم به‌لاى خۆیاندا رابکێشن و سود له‌بازاڕه تازه گهشهسهندوهکهى وه‌ربگرن. دوابەدوای سەردانەکەی شاندی سعودیە بۆ کوردستان میدیا فەرمیەکانی ئێران نیگەرانییان دەربڕی لەسەردانی شاندە سیاسی و بازرگانیەکانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان و بەهەوڵی زیادکردنی هەژموونی ریازیان ناوبرد. ئاژانسی فەرمی «تسنیم» لەبابەتێکی دورو درێژدا بەناونیشانی «تێڕوانینێک لەسەر جموجوڵەکانی ئەمەریکاو سعودیە لەهەرێمی کوردستانی عێراق» باس لەوە دەکات کەئێران پشت و پەنای کورد بوە لەکارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە. هەروەها باس لەوەدەکات کە لەکارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە میدیای ئێران رۆڵی بەرچاوی هەبوە لەناساندنی دۆسیەکەو هەروەها ئەو وڵاتە چارەسەری بریندارەکانی کردوە لەکاتیکدا میدیای رۆژئاوا بێدەنگی هەڵبژاردوە لەسەر ئەو پرسە لەوکاتەدا. هەروەها رۆژئاواش تۆمەتبار دەکات بەپێدانی چەکی کیمیایی بە سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراق. تەسنیم دەڵێت ئێران هەمیشە بەئیجابیەوە لەکوردی عێراقی روانیوەو دوو کونسوڵی خۆی لەهەولێرو سلێمانی کردۆتەوە، کە رۆڵیان هەبوە لەبەرەوپیشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا. هەروەها باسی ئەوەدەکات کاتێک داعش نزیکی هەولێر بۆتەوە، ئێران هاوکاری کوردی کردوە لەو مەترسیانە پاراستویەتی، هەروەها دەڵێت مەسعود بارزانی خۆی ئەمەی راگەیاندوە. دەشڵێت ئێران و زۆربەی بەرپرسانی کورد شانازی بەو پەیوەندیانە دەکەن کە لەمێژەوە لە نیوان هەردولا هەیە، بەڵام ئەمەریکاو سعودیە «وێرانکردنی دەدەن». تەنسیم لە بەشێکی تری راپۆرتەکدا دەڵێت دوای ئەمەریکا، سعودیە کوردستان بەکاردێنێت وەکو ئامرازێکی بازرگانی بۆ فراوانکردنی هەژمونی خۆی لە ناوچەکە. هەروەها دەڵێت عەرەبسانی سعودی هەولێری بەکارهێناوە وەکو سەنتەرێک بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی لەئاوەدانکردنەوەی موسڵدا.
ره‌نجده‌ر رزگار. هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک به‌ڵێنده‌ر له‌شارى هه‌ولێر به‌ناوى پڕۆژه‌ى نیشته‌جێکردنه‌وه نزیکه‌ى 100 ملیۆن دۆلار له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن و پاره‌که بۆخۆیان ده‌به‌ن، به‌شێک له‌و به‌ڵێنده‌رانه له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ستگیرکراون و به‌شێکیشیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵاتوون. ژماره‌یه‌ک بهڵێندهرى تر که‌پاره‌یان له‌ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیان وه‌رگرتووه له‌شارى هه‌ولێر، پاره‌که‌یان بردووه‌ته شاره‌کانى تر‌ى خوارووى عێراق و کارى سه‌رمایه‌گوزاریی ده‌که‌ن. ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى به‌نیازبوون، به‌رامبه‌ر بڕێک پاره، خانوو یاخود شوقه‌یه‌کیان له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌رانه‌وه بۆ دروستبکرێت، به‌ڵام ئێستا ئاسه‌وارى ژماره‌یه‌ک شوقه ده‌بینرێت و پڕۆژه‌کان ته‌واو نه‌کراون، هه‌ندێکیشیان به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئاسه‌وارى پرۆژه‌یه‌کى نیشته‌جێبوون هه‌بێت، به‌ڵێنده‌ره‌کان پاره‌کانیان بۆخۆیان بردووه. له‌پرۆژه‌ى ده‌شتى به‌هه‌شتى د.روشدى نزیکه‌ى هەزارو 600 خێزان زه‌ره‌رمه‌ندبوونه، ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیان شوقه‌و خانوو ڤێلایان کڕیوه، هه‌یه به ڕێژه‌ى لەسەدا ٦٠، هه‌یانه لەسەدا ٧٠و هه‌شیانه لەسەدا ١٠٠ پاره‌ى پرۆژه‌که‌ى داوه، به‌ڵام تائێستا ته‌واو نه‌بووە. به‌وته‌ى ئه‌و که‌سانه‌شى پاره‌یان داوه به‌پرۆژه‌که، هیچ ئومێدێکیان نیه‌و ده‌ڵێن زۆر هه‌وڵیانداوه‌و خۆپیشاندانیان کردووه ئه‌نجامى نه‌بووه، ده‌شڵێن ته‌نها ئه‌گه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت وه‌به‌رهێنه‌رێک راسپێرێ پرۆژه‌که‌یان بۆ ته‌واوبکات. سامان عاره‌ب، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنان به وت «ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه خاوه‌نى گرێبه‌ستى خانووبهرهبوون له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و له‌سه‌ر سکاڵاى هاوڵاتیان چوار وه‌به‌رهێنه‌ریان ده‌ستگیرکراون، سێ وه‌به‌رهێنه‌رى تریش فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنیان هەیە، به‌ڵام هه‌رێمى کوردستانیان جێهێشتووه«. وتیشی «ئه‌و پرۆژانه‌ى پاره‌ى هاوڵاتیانیان بردووه، جیاوازه، کۆى پاره‌که ١٠٠ ملیۆن دۆلاره، ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه هه‌موو له‌بوارى نیشته‌جێبون کاریانکردووهو که‌مته‌رخه‌مبوونه لەکارهکانیان». به‌ڕێوەبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌شى وت «به‌پێى بڕیارى دادگا، ئه‌و وه‌به‌رهێنانه سزاده‌درێن، به‌پێى زانیارى ئێمه، له‌خوارووى عێراق ئه‌و پارانه له‌پرۆژه‌ى تر خه‌رج کراوه‌و پڕۆژه‌ى تر‌ى پێ جێبه‌جێ ده‌که‌ن». له‌ساڵى ٢٠١٢وه هیچ مۆڵه‌تێک به‌پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان نه‌دراوه که له‌بوارى نیشته‌جێبوون کارده‌که‌ن، ئه‌و پرۆژانه‌ى ئێستا کاریان تێداده‌کرێت، پێشتر مۆڵه‌تیان پێدراوه، هه‌ندێک پرۆژه‌ش به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و هاتنى داعش سستییهکیان پێوه دیاربوو، ئێستا ده‌ستیان به‌کارکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پرۆژانه به‌په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێن. به‌ڵام به‌وته‌ى سامان عاره‌ب، ئه‌و پرۆژانه‌ى سکاڵایان له‌سه‌ره، کاریان تێدا دهستپێنهکراوهتهوهو وه‌ستاوه، ئه‌و وتى «ئێمه بڕیارى دادگامان هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر پرۆژه‌کاندا ده‌گرین، به‌پێى یاساى ژماره ٤ی ٢٠٠٦ به‌نیازین بیدەین بهوهبهرهێنهرى تر بۆ ته‌واوکردنى پرۆژه‌کان». به‌شێک له‌هاوڵاتیان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانى نیشته‌جێبوون مۆرکردبوو، کهشوقه یاخود خانوویه‌کیان بۆ دروستبکرێت، به‌ڵام ئێستا هیچ ئاسه‌وارێکى شوێنى نیشته‌جێبوون نابینرێت و خاوه‌ن کۆمپانیاکان فێڵێان لێکردوون. به‌رپرسانى یاسایی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، کێشه‌ى ئه‌وه‌ى که‌ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه ده‌ستگیرناکرێن، ئه‌وه‌یه راده‌که‌نه ده‌ره‌وه‌ى وڵات، یان ده‌چنه ژێر باڵى حزبێکهوهو ناتوانن ده‌ستگیربکرێن. مافپه‌روه‌ر حسامه‌دین سه‌ردارى، به راگه‌یاند «ئه‌و کۆمپانیایانه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان کردووه ئه‌و خانووانه‌یان بۆ دروستبکه‌ن، به‌ڵام ئیشه‌کانیان نه‌کردووه‌و هه‌ڵاتوون». وتیشى «ئه‌و خاوه‌ن کۆمپانیایانه ئه‌گه‌ر پاره‌ى نه‌بێ بیداته‌وه، به‌ند ده‌کرێت سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى سزاده‌درێ ده‌بێ قه‌ره‌بووى ئه‌و که‌سانه‌ش بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێته بن باڵى حزبێک ئه‌وه هیچ ناکرێ«. ئه‌و که‌سانه‌ى زه‌ره‌رمه‌ندبوونه له‌و پرۆژانه‌ى نیشته‌جێکردن و ته‌واونه‌بوونه، ته‌نها ئه‌وکه‌سانه نین، داواى شوقه‌و خانوویان کردووه، به‌ڵکو ژماره‌یه‌کى زۆر خاوه‌نکارو وه‌ستاى کاریش زه‌ره‌رمه‌ندبوونه پاره‌یان خوراوه. توانا نه‌شئه‌ت فه‌تاح، یه‌کێک له‌و خاوه‌نکارانه‌ى له‌پرۆژه‌ى ده‌شتى به‌هه‌شت زه‌ره‌رمه‌ندبووه به وت» لهپڕۆژهى ده‌شتى به‌هه‌شت کارى فلینى دیکۆرات (فوگه)م کردووه‌و ٣٠ ده‌فته‌ر دۆلار که‌ده‌کاته ٣٠٠ هه‌زار دۆلارم رۆیشتووه«. توانا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى که‌حکومه‌ت نه‌یتوانى ده‌ستگیرى بکات، من پاسپۆرت و به‌ڵگه‌کانم لێوه‌رگرت و سکاڵاشم له‌سه‌رى تۆمارکرد. ئه‌و وتى «مانگى دووى ٢٠١٧ دادگا بڕیارى غیابى چوار ساڵ حکومى له‌سه‌ر سکاڵاکه‌ى من له‌دادگا دا، ئه‌و بڕیاره بهبهرید ره‌وانه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر کراوه له‌مانگى ٢\٢٠١٧ به‌ڵام ونیان کربوو». ئه‌و خاوه‌نکاره که‌بڕێک پاره‌ى زۆرى براوه جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه «دوباره من له‌دادگا نوسراوه‌که‌م وه‌رگرتۆته‌وه، ئه‌مڕۆ ته‌سلیمى به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى ههلێرم کردۆته‌وه، به‌ڵێنیان داوه رۆژى چوارشه‌ممه که‌ده‌کاته ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ى خاڵه سنورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان بکرێت«.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که 225 کۆمپانیاى ده‌رمان له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه که‌ژماره‌یان زیاتره له‌کۆمپانیاکانى ده‌رمانى وڵاتانى ئه‌ڵمانیاو تورکیا‌و وڵاتانى تر‌و ده‌ڵێت »ده‌بێت که‌مبکرێته‌وه«. رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ده‌ڵێت» نازانین کۆمپانیاکانى هێنانى ده‌رمان کێیان لەپشتهوهیه که به‌ناوى دهرمانسازێکهوهیهو ئێمه‌ش ته‌نها نوسراوه ره‌سمییه‌کان ده‌بینین». هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شده‌کات کهبهرنامهیان هه‌یه کۆمپانیایه‌کى نیشتمانى ده‌رمان دابمه‌زرێنن و حکومه‌ت خۆى ده‌رمان و پێداویستى پزیشکى بۆ که‌رتى گشتى و تایبه‌ت دابینبکات. جه‌خت له‌وه‌شده‌کاته‌وه که ناتوانن سه‌دا سه‌د کۆنترۆڵى هاتنى ده‌رمان بۆ ناو هه‌رێم بکه‌ن و ده‌ڵێت ده‌توانن له‌سه‌دا 90ى هاتنى ده‌رمان کۆنترۆڵ بکه‌ن، هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌هه‌موو شوێنه‌کان نیه‌و به‌شێکى ده‌خاته ئه‌ستۆى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ئاسایش تا رێگرى له‌ده‌رمانى ته‌زویرو خراپ بکه‌ن. هاوڵاتی: ده‌وترێت 175 کۆمپانیاى ده‌رمان له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه، ئایا ته‌حه‌مولى ئه‌م هه‌موو کۆمپانیایه ده‌که‌ن؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: تائێستا ده‌رمان وه‌کو بازاڕێکى ئازاد ته‌عامولی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، هه‌ندێک مه‌رجمان داناوه له‌هه‌ر که‌سێکدا هه‌بێت ناتوانین بڵێین ده‌رمان مه‌هێنه، مه‌سه‌له‌ن ده‌بێت پزیشکى ده‌رمانسازى هه‌بێت و رێگه‌پێدراو بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانیهوهو مه‌خزه‌نى ده‌رمانى هه‌بێت، له 24/8/2016وه گهشتوینهتە ئه‌و قه‌ناعه‌ته نوسراومان کردوه له‌ساڵى 2017 دامه‌زراندنى ده‌زگاى گشتى ده‌رمانى و کۆمپانیاى نیشتمانى ده‌رمان که‌حکومه‌ت خۆى سه‌رپه‌رشتى بکات، که‌خۆى ده‌رمان و پێداویستى پزیشکى بهێنێت و بۆ که‌رتى گشتى و تایبه‌ت دابینى بکات زه‌روره‌تێکه، بۆ رێگه‌گرتن له‌ده‌رمانى قاچاغ و ده‌رمانى ته‌زویرو به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى ده‌رمان، بۆ رێگه‌گرتن له رێکه‌وتنى پزیشکى دهرمانسازو کۆمپانیاى ده‌رمان. ئێمه ریفۆرمى زۆرمان کردووه له‌که‌رتى ته‌ندروستیدا له‌ساڵى 2012وه کهچومهته وه‌زاره‌ت، ریفۆرممان ده‌ستپێکردووه هه‌ر لهپشکنینى ده‌رمان و کوالێتى کۆنترۆڵ ده‌رگاکه‌ى له 2012 داخرابوو، دواى ئه‌وه کوالێتى کۆنترۆڵ مانگانه هه‌زارو 100 باج پشکنینى بۆ ده‌کات، له‌سه‌دا 90ى ده‌رمانه‌کان که‌دێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه له‌تواناماندایه پشکنینى بۆ بکه‌ین، ستێکهرو نرخمان داناوه. هاوڵاتی: به‌ڵام کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه کۆمپانیایه‌کى نیشتمانى کۆنترۆڵى ده‌رمان بکات له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کوردستاندا تادهرمانى ته‌زویر کۆتایى پێبهێنرێت؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: به‌ڵێ له 2017وه کۆمپانیاى نیشتمانى ده‌رمان دابنرێت وه‌ک باسمکرد، چۆن پێش ساڵى 1990 له‌عێراق کۆمپانیایه‌کى نیشتمانى هه‌بوو ده‌رمانى بۆ که‌رتى حکومه‌ت و تایبه‌ت دابینده‌کرد، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌م دامه‌زراوه‌یه دابنێین هه‌نگاوى باشمان ناوه‌و به‌م نزیکانه بانگه‌وازێک بڵاوده‌که‌ینه‌وه پێوه‌ر داده‌نێین کێ به‌شدارى بکات له‌م ده‌زگا نیشتمانیهى ده‌رماندا. هاوڵاتی: ئه‌م کۆمپانیاو ده‌زگا نیشتمانیه چۆن داده‌مه‌زرێنن، که‌رتى تایبه‌ت تێیدا به‌شدار ده‌بێت؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: له‌سه‌دا 51ى ئه‌م کۆمپانیا نیشتمانیه بۆ حکومه‌ت ده‌بێت و له‌سه‌دا 49ى بۆ که‌رتى تایبه‌ت ده‌بێت. هاوڵاتی: دواى دامه‌زراندنى ئه‌وه نامێنێت هه‌ر کۆمپانیایه‌کى ده‌رمان به‌ئاره‌زووى خۆى ده‌رمان بێنێته کوردستانه‌وه؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: تا ئه‌وکاته‌ى ئه‌و کۆمپانیا نیشتمانیهى ده‌رمان داده‌نێین، به‌ته‌مای چه‌ند رێوشوێنێکى ترین، ئه‌و مه‌رجانه‌ى هێنانى ده‌رمان قورس ده‌که‌ین، له‌کۆمپانیایه‌کى ده‌رمان ئاماده‌بوین کۆمه‌ڵێک مه‌خزه‌نى دروستکردوه بۆ ده‌رمان که پله‌ى و راده‌ى شێى مواسه‌فات بوو، ده‌مانه‌وێت وا بکه‌ین چیتر هه‌موو که‌س نه‌توانێت مهخزهنێکى بچوکى هه‌بێت و ده‌رمان بهێنێت و مه‌رجى زیاتر‌و قورستریان بۆ داده‌نێین، ده‌بێت هه‌ندێ رێوشوێن دابنێین ده‌رمان هێنان هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندى زیاترى بدرێتێ. هاوڵاتی: تاچه‌ند گونجاوه به‌رپرسانى ته‌ندروستى هه‌رێم کۆمپانیاو مه‌دخه‌لى ده‌رمانیان هه‌بێت؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: کۆمپانیاى ده‌رمان و مه‌دخه‌لى ده‌رمان پزیشکى ده‌رمانسازه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى لهوهزارهتهکهى مندا ئیش ده‌که‌ن ده‌رمانسازن، پزیشکى ده‌رمانسازیش به‌پێى یاساى سهندیکاکهى خۆى رێپێدراوه یاخود کۆمپانیا یامهدخهل یا سهیدهلییهى به‌ناوه‌وه بێت و به‌پێى یاسا ئه‌و حه‌قه‌ى پێدراوه، چۆن دکتۆر حه‌قى پێدراوه عیاده‌ى هه‌بێت، سهیدهلانیش حه‌قى پێدراوه مه‌دخه‌ل و سهیدهلهو کۆمپانیاى ده‌رمانى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌پله باڵاکاندا ئیش ده‌که‌ن هیچیان کۆمپانیاى ده‌رمانیان نیه، ئه‌وانه‌ى لهکوالێتى کۆنترۆڵ ئیش ده‌که‌ن کۆمپانیایان به‌ناوه‌وه نیه. هاوڵاتی: WHO رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى تا چه‌ند رازین له‌وه‌ى ته‌ندروستى کوردستان ده‌گوزه‌رێت؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: زۆرجار کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا کردوون و زۆرجار ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌وه رازین له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ده‌ڵێن توانیوتانه ملیۆنێک و 600 هه‌زار ئاواره به‌ڕێوه‌به‌رن، که‌رتى ته‌ندروستى ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه‌ى بۆ هاتووه، جگه له‌وه‌ى له‌شه‌ڕى تیرۆردا ئێمه زیاتر لهههزارو 100 کیلۆمه‌تر سنورمان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوو سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى، هیچ گله‌ییان له‌ئێمه نه‌کردوه‌و ده‌ستخۆشییان کردوه. هاوڵاتی: ده‌رمان به‌قاچاغ ده‌هێندرێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه، بۆ ناتوانن رێگرى لێبکه‌ن؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: مه‌سه‌له‌ى ده‌رمان فره ره‌هه‌نده، هه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نیه، ئه‌وه‌ى پێمانکراوه تیمه‌کانى ئێمه پزیشکى ده‌رمانسازمان له‌بازگه‌کان و ده‌روازه سنوریه‌کان داناوه‌و سیستممان داناوه که‌ده‌رمان چۆن دێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌و چۆن پشکنینى بۆ ده‌کرێت و نمونه‌ى لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا هه‌رده‌م داوامان له‌بازگه‌کان و ده‌روازه‌کان و ده‌زگاکانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ئاسایش زیاتر بوه‌ستن و رێگرى له‌هێنانى ده‌رمانى قاچاغ بگرن، به‌رنامه‌ش وایه که‌سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبونه‌وه‌یه‌کى گه‌وره بۆ ئه‌م پرسى ده‌رمانه بکه‌ن که رێگرى له‌هاتنه ژوره‌وه‌ى ده‌رمان به‌قاچاغ بکرێت. ئێمه له‌هه‌موو خاڵه سنوریه‌کان و بازگه‌کان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لێ نیه، ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى تر چاودێرى بکه‌ن. هاوڵاتی: هه‌ندێ به‌رپرسى ناو حزبه سیاسیه‌کان به‌تایبه‌ت حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات بازرگانى به‌ده‌رمانه‌وه ده‌که‌ن و خاوه‌نى کۆمپانیاى ده‌رمانن، ئێوه وه‌کو وه‌زاره‌ت تۆمه‌تبار ده‌کرێن که‌ناتوانن رێگریان لێبکه‌ن له‌هێنانى ده‌رمانى خراپ یا ته‌زویر یا هه‌ندێ ده‌رمان ده‌هێندرێت پشکنینى بۆ ناکرێت؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: 225 کۆمپانیاى ده‌رمان تۆمارکراوه له‌لامان، مه‌سه‌له‌ن کۆمپانیاکه به‌ناوى دهرمانسازێکهوهیه که له‌وه‌زاره‌تى بازرگانى ناویان هه‌یه، ئیتر ئێمه خۆ نازانین له‌پشتى ئه‌م کۆمپانیایانه‌وه کێ هه‌یه، ئێمه ئه‌و نوسراوه ره‌سمیانه ده‌بینین نازانین کێیه، وه‌کو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و کوالێتى کۆنتڕۆڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌رمانیان هێناوه به‌پێى یاسا هاورده‌ى ده‌رمانیان کردوه‌و داخڵى هه‌رێم بوون، ئیجرائاتمان کردوه، به‌ڵام وه‌ک وتم هه‌موو شوێنێک ئێمه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لێنین، داوا ده‌که‌م که مه‌سه‌له‌ى ده‌رمان موکافه‌حه بکه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن بهێنردێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه. هاوڵاتی: له‌وڵاتێکى وه‌کو ئه‌ڵمانیا کهوڵاتێکى به‌ناوبانگه له‌ڕووى ته‌ندروستیه‌وه به‌قه‌ده‌ر هه‌رێمى کوردستان کۆمپانیاى ده‌رمانى نیه، هه‌رێم ئه‌م ژماره زۆره کۆمپانیایه‌ى بۆ چیه؟ رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید: له 2016 و 2017 من ئه‌وه‌م باسکردووه، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش وتومه کهکۆمپانیایهکى نیشتمانى ده‌رمان دابمه‌زرێت، ئه‌گه‌ر کۆمپانیاى نیشتمانى ده‌رمانیشمان بۆ دروستنه‌بوو، ده‌بێت ژماره‌ى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى له‌هه‌رێمدان که 225 کۆمپانیان فیعله‌ن ده‌بێت که‌مبکرێته‌وه، به‌راورد به‌وڵاتانى تورکیا‌و ئه‌ڵمانیاو وڵاتانى تریش ژماره‌ى کۆمپانیاکانى ده‌رمان زۆرن وه‌ک تۆ وتت پێویستمان به‌م ژماره زۆره‌ى کۆمپانیاى ده‌رمان نیه.
هاوڵاتی: ره‌نجده‌ر رزگار، دیار عومه‌ر له‌کاتێکدا به‌رپرسانى هه‌رێم بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن هه‌ولێر ده‌که‌ن بهدوبهى و تادێت شه‌قامی نوێ دروستده‌که‌ن و باڵه‌خانه به‌رزده‌که‌نه‌وه، له لایه‌کى تره‌وه گهنجانێکى بێکار که‌وتونه‌ته ژێر وتاری توندى هه‌ندێک له‌پیاوانى ئاینی که خه‌ریکه ئارامی ئه‌و شاره ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه. هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی هه‌رێم دانپێدانانى گروپێکى سه‌ر به داعشی له‌هه‌ولێر بڵاوکرده‌وه، که تێیدا مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی له‌ناو گروپه‌که‌دا بوو، که مه‌لایه‌کى دیاری هه‌ولێره‌وه له وتاره‌کانیدا جه‌خت له‌سه‌ر جیهادکردن ده‌کاته‌وه، له‌و دانپێدانه‌دا که به‌ڤیدیۆ بڵاوکرایه‌وه، مه‌لا ئیسماعیل باس له‌وه‌ده‌کات که‌چۆن گه‌نجان له‌ناو مزگه‌وته‌که سه‌ردانیان کردوه‌و پێکه‌وه باسی داعشیان کردوه. له‌دواى راپه‌ڕین و ساڵانى نه‌وه‌ده‌کان، فکری سه‌له‌فی جیهانى له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى کوردستان بڵاوبووەوه، له‌وانه‌ش شاری هه‌ولێر، که‌گروپێک لهسهلهفهییه جیهادیهکانى هه‌ولێر دواتر له‌ناوچه‌ى هه‌ورامان چونه ریزی جوندولئیسلامه‌وه به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌لا کرێکار، که‌ئێستا له‌نه‌رویج نیشته‌جێیه. سه‌له‌فی جیهادی گروپێکن بڕوایان بهڕوبهڕووبونهوهى ده‌سه‌ڵاداران هه‌یه له‌ڕێگه‌ى هێزه‌وه که‌ئه‌وان به «جیهاد»ی ده‌زانن، هه‌روه‌ها هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و ئه‌و هێزانه‌ى تر ناوده‌نێن مورته‌د «هه‌ڵگه‌ڕاوه« که به‌پێی بووچونى ئه‌وان ئه‌و که‌سانه ده‌بێت بکوژرێن ئه‌گه‌رچی نوێژیش بکه‌ن و خۆیان به‌موسوڵمان بزانن. زۆرینه‌ى ئیسلامی له‌کوردستان هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌م رایه نین و بڕوایان به به‌شداری سیاسی هه‌یه. سه‌له‌فی جیهادی له کوردستان رێکخستنى گه‌وره‌یان نیه، به‌ڵام که‌سانێکیان هه‌یه که ده‌توانێت سۆزی ئاینى گه‌نجان و مێردمنداڵان بۆ خۆى رابکشێت. مانگى پێشوو سێ مێرمنداڵ له به‌یانیه‌کى زوودا هێرشیان کرده‌سه‌ر باڵەخانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر، که بەپێی ئه‌و دانپێدانه‌ى ئاسایش بڵاویکرده‌وه، له ژێر کاریگه‌ری مه‌لا ئیسماعیل سوسهییدا بوون. ئه‌مه‌ش دیدێکى تری ئه‌و هه‌ولێره نیشانده‌دات که مه‌یلی به «کابول» کردنى هه‌ولێر لاى ئه‌و ره‌وته هه‌یه، له‌کاتێکدا به‌رپرسان ده‌ڵێن شاره‌که ده‌که‌ین به دوبه‌ى. سه‌ید سدیق که‌پرانى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى به‌هاوڵاتی وت «له‌دواى ئه‌وه‌ى وه‌ک وه‌زاره‌ت هه‌ستمان کرد که‌وا نیمچه فه‌وزایه‌ک هه‌یه له‌گوتارى ئایینى له‌هه‌رێمى کوردستان که به‌ره‌و ئاقارێکى خراپ هه‌نگاوده‌نێ، له‌مانگى ١١ى ساڵى ٢٠١٦ کۆنفڕانسێکیان بۆ رێکخستنه‌وه‌ى گوتارى ئایینى» وتیشی «ده‌بێت مینبه‌رى مزگه‌وته‌کان دوربێت له‌کارو مه‌رامى سیاسى و مزگه‌وت دوربێت لهتهکفیرکردن و تهشهیرو ناوزڕاندنى خه‌ڵک یاخود فتوادان» له‌باره‌ى ئیجرائات به‌رامبه‌ر به‌مامۆستایانى ئایینى وتی «ئیجرائاتى ئیدارى له‌گه‌ڵ مامۆستایان کراوه، چونکه مامۆستایانى ئاینیش فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تن، به‌ڵام هیچ ئیجرائاتێک به‌نه‌فه‌سى سیاسى نه‌کراوه«. هه‌ندێک لهچاودێرێکى سیاسی -ئیسلامى، ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گرن که‌خۆیان رێگه‌یان خۆشکردوه بۆ گه‌شه‌کردنى ئه‌و رهواتهـ ئه‌مه‌ش له پێناو ململانێی سیاسی‌دا. مه‌سعود عه‌بدولخالق شاره‌زا له‌سیاسه‌تى ئیسلامى سیاسى به هاوڵاتی وت «هه‌ولێر نه‌ک وه‌کو دوبه‌ى به‌ڵکو ههولێرهکهى پێشتریش نه‌ماوه«. وتیشی « ئه‌وه‌ى من زانیاریم هه‌بێ ده‌سه‌ڵات رێگه به‌جۆره بیروباوەڕێک ده‌دات که له‌کوردستان هه‌بێت، ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ى توندوتیژییه ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌گوترێت وه‌هابى یا سه‌له‌فى یا سعودى له‌م قوتابخانانه داعش و قاعده دروستده‌بێ». له‌هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى دوو ملیون هاوڵاتى زیاتر هه‌فتانه گوێ له‌وتارى هه‌ینى ده‌گرن، به‌ڵام هه‌ندێکیان سه‌ر به‌ڕه‌وتى سه‌له‌فی و سه‌له‌فی جیهادین. مه‌سعود عه‌بدولخالق وتى «ئه‌و مامۆستایانه‌ى توندوتیژى ئه‌نجامده‌ده‌ن حهقوانییه هیچ جۆره نه‌رمییه‌ک و مامه‌ڵه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ بکرێ، هه‌ر که‌سێک ههرمامهڵهیهکى کرد من پێم باشه به‌توندترین شێوه سزابدرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه چۆن سزاى مامۆستاى ئاینى ده‌درێ، حه‌قوایه سزاى ئه‌وانه‌ش بدرێ، ئه‌وانه‌ى قاچاخچێتیان له‌گه‌ڵ داعش کرد له‌نه‌وت کڕین و ده‌رمان و له‌ئۆتۆمبێل و چه‌ک پێدان». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ندێک له چاودێرانى سیاسی- ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداران تۆمه‌تبارده‌که‌ن به‌هۆکاری گه‌شه‌کردنى فیکری سه‌له‌فی له‌کوردستان، به‌ڵام پارتى دیموکراتى کوردستان که له‌هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتداره ده‌ڵێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ دیموکراسى و پێکه‌وه ژیانن به‌ڵام هه‌ندێک له‌وتاره ئاینیه‌کان ده‌بنه هۆى هاندانى گه‌نجان. سیروان ناشاد، ئه‌ندامى ده‌زگاى رۆشنبیر‌و راگه‌یاندنى پارتى دیموکراتی کوردستان به هاوڵاتی وت «به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پارتى رووبه‌ڕوى توندڕه‌وى و توندوتیژى ده‌بێته‌وه، ده‌یه‌وێ بنهبڕى بکات، ئه‌وه مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا. پارتى شه‌ڕى هه‌موو توندڕه‌وێک ده‌کات، چونکه ده‌زانێ دواجار ئه‌مه بهڵایهکهو وه‌کو مۆته‌که‌یه‌ک وایه«. وتیشی «وتارى به‌شێک له‌مزگه‌وته‌کان که‌سانێک به‌رهه‌م دێنن تا ده‌گاته ئه‌و کۆمه‌ڵه گه‌نجه‌ى که‌هیچ ئاگایان له‌چه‌مکه‌کان و بنه‌ما دینییه‌کان نییه، دێن که‌تنێک یا کارێک له‌م شێوه‌یه ده‌که‌ن ئارامى ئه‌و خه‌ڵکه ده‌شێوێنن» سیروان ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه «که توندڕه‌وى ئاینى بێ یا که‌لتورى بێت، له‌هه‌موو دونیادا هه‌یه، بۆنمونه ده‌بینى له‌ئه‌مریکا که‌سێک بهدهمانچهیهکهوه هێرش ده‌کاته‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێک منداڵ ده‌کوژێ و کۆمه‌ڵێک که‌تن ده‌کات». وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمى کوردستان له‌مانگى 11ى ساڵى 2016، کۆنفڕانسێکیان به‌ست، ده‌ره‌نجامى ئه‌و کۆنگره‌یه ئه‌وه‌بوو که‌ده‌بێت وتارى سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌کانى هه‌رێمى کوردستان یه‌کبخرێت. پێش ئه‌وه‌ى په‌لاماره‌که‌ى 23ى تهمموز بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ى پارێزگاری هولێر ئه‌نجامبدرێت، ئاسایش مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی له‌ماڵه‌که‌ى خۆى ده‌ستگیرکرد، دواتر له ڤیدیۆیه‌کی دانپێداناندا ئه‌و مه‌لایه وتى که‌ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌و گهنجانهوهى به داعشیشه‌وه هه‌یه. دواى رووداوه‌که ده‌یان که‌سی تر له‌هه‌ولێر ده‌ستگیرکراون. نه‌جیب موحسین، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ناوخۆ له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌هاوڵاتی راگه‌یاند، «لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه‌و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ده‌ستگیرکراون، لێکۆڵینه‌وه‌کانیش به‌ره‌وپێشه‌وه چووه‌و دواى گه‌یشتن به‌ئه‌نجام، ده‌ره‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشکراده‌کرێ و ئێمه‌ش ئاگادار ده‌بین». رووداوی هێرشەکردنەسەر بینای پاریزگای هەولێر کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی ئاشکرابوو تەمەنیان کەمەو مێردمنداڵن. هێرشەکە سێ مێردمنداڵ ئەنجامیاندا کە دانیشتووی گەڕەکی قه‌ڵاتی نوێن لەهەولێر. دوای روداوەکە کاتێک تیمی هاوڵاتی گه‌یشته ئەو گه‌ڕه‌که، ئەوەی بینی پیرو گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌کان هه‌ریه‌که پۆل پۆل له‌سوچێکه‌وه باس باسی رووداوی پەلامارەکەی پارێزگای هه‌ولێر دەکەن که لەلایەن سێ کوڕی گهڕهکهکەیان ئەنجامدراوە. مامۆستایه‌کی ئەو قوتابخانەیەی کە سێ مێردمنداڵەکەی لێبووە، به هاوڵاتی وت «ئه‌و وێنانه‌م بینی تاسام، هه‌رسێکیان ده‌ناسم ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌قوتابی من بوون هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بوو، به‌تایبه‌ت بیلال هه‌ر دراوسێمان بوو، یه‌کێک بوو له کوڕه بێکێشهکانی کۆڵانەکەمان، زه‌ره‌و زیانی بۆ که‌س نه‌بوو، ئه‌وانی دیکه‌ش له قوتابخانه بێ کێشه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و شته شاراوه‌یه که‌س له‌ناو دڵی که‌س نیه». عه‌بدوڵا دوکاندارێکی ئەو گه‌ڕه‌که‌یه ده‌ڵێت «هه‌موومان ئه‌م کارەیمان پێ هەڵەبوو، به‌س ده‌بێ بڵێین هۆکار چیه؟ گه‌نج له‌قه‌ڵاتی نوێ له‌بۆشاییه‌کی زۆر ده‌ژین ئیشوکار نیه گه‌ڕه‌کێکی په‌راوێزخراوه، هیچ پاخچه‌یه‌ک و پارکێک و په‌یمانگایه‌ک و خولێکی لێ نیه، هیچ شتێکی لێ نیه ئه‌و گه‌نجانه خۆیانی پێ سه‌رقاڵ بکه‌ن». پسپۆڕانى بوارى ده‌روونى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن بێکاریی هۆکارێکى به‌هێزه بۆ ده‌رکه‌وتنى دیارده‌کانى خۆکوژى و تاوانه‌کان له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌کاریدا، به‌تایبه‌ت له‌ته‌مه‌نى ئه‌و که‌سانه‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر بیناى پارێزگاى هه‌ولێریان ئه‌نجامدا. محه‌مه‌د جوتیار پسپۆرى ده‌روونى به هاوڵاتی وت «قۆناغى ته‌مه‌نى هه‌رزه‌کارى به‌تایبه‌تى (14-18) ساڵى به‌قۆناغى (ده‌مارگیرى و توڕه‌یى) ناسراوه، هه‌رزه‌کار له‌م قۆناغه‌دا هه‌ندێ جار ده‌مارگیرى ده‌بێت له بیروباوه‌ڕ و پیرۆزییه‌کان، حه‌زى لهمنافهسهکردنه چونکه ئه‌و ده‌یه‌وێ که‌سایه‌تى خۆى بسەلمێنێ» وتیشى «له‌و قوناغه‌دا هه‌ست به ئازایه‌تى و به‌هێزى خۆى ده‌کات، هه‌رده‌م ده‌یه‌وێ خۆى پێشه‌نگ بێت، ئه‌وه‌ى که‌خۆى به‌ڕاستى داده‌نێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجامده‌دات». له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه گه‌نج له‌هه‌رێمى کوردستان به‌چه‌ند قۆناغێکدا رۆیشتووه، که ئه‌وانیش قۆناغه‌کانى شه‌ڕی براکوژیی و دوو ئیداره‌یی و روکردنه تاراوگه، به‌م دواییانه‌ش بێکاری‌و گه‌نده‌ڵی له‌داموده‌زگاکانى حکومه‌تدا بێهواییان لای گه‌نجان دروستکردوه. محه‌مه‌د جوتیار وتى «کاتێ ده‌وڵه‌وت لایه‌نى فه‌رهه‌نگى و په‌روه‌رده‌یى فه‌رامۆش ده‌کات، تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه به‌په‌روه‌رده‌یه‌کى ناته‌ندروست په‌روه‌رده ده‌بن و ره‌چاوى به‌ها ئاینى و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ناکه‌ن، به‌مه‌ش دیارده‌کانى کوشتن و تیرۆر‌و گه‌نده‌ڵى و دزى و هه‌موو دیارده ناشارستانیه‌کان زیاتر ده‌بن».
ئه‌یاز مزوورى. هه‌ولێر ئه‌مڕۆ به‌شێک له یه‌که‌مه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگاکانى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م بیناى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گردبوونه‌ته‌وه و داواى دامه‌زراندن ده‌که‌ن، ئهوهشدهخهنهروو ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر بڕیارێکى ئه‌رێنى وه‌رنه‌گرن به‌رده‌وام ده‌بن له ناره‌زایه‌تییه‌کانیان. ده‌رچوه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کى کورت جاده‌ى شه‌ست مه‌ترى به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیان داخست و دواتر کردیانه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌کیان خوێنده‌وه‌و ئه‌ماژه‌یان به‌وه کردبوو که ده‌بێ ئه‌مجاره بڕیارى دامه‌زراندیان وه‌ربگرن . ده‌رچوه یه‌که‌مه‌کانى زانکۆ‌و په‌یمانگاکان له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک و هه‌ڵه‌بجه و کۆیه‌وه هاتبوون و ده‌رچووى ساڵى 2015 ـ 2016 و ژماره‌یان هه‌زار و دووسه‌د که‌سه. محمد ئه‌کره‌م یه‌کێک له یه‌که‌مه‌کانى زانکۆى کۆیه به سایتى هاوڵاتى وت" دوو ساڵه به‌رده‌وام به‌ڵێنى دامه‌زراندنمان ده‌درێت، به‌ڵام هه‌ر جاره و به بیانووه‌ک دواده‌خرێت". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌مڕۆ هاتوون بۆ وه‌رگرتنى وه‌ڵامێکى یه‌کلایکه‌ره‌وه و ئه‌وێ چوڵ ناکه‌ن تا بڕیارێکى ئه‌رێنى وه‌رنه‌گرن. هه‌روه‌ها کۆسار بایز یه‌کێکى دیکه‌یه له یه‌که‌مه‌کانى په‌یمانگاى ته‌کنیکى بۆ سایتى هاوڵاتى باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وان نزیکه‌ى 70 یه‌که‌مه‌کانى هه‌رێم له‌م خۆپێشاندانه‌دا ئاماده‌بوون و به‌نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو یه‌که‌مه‌کانى هه‌رێمى کوردستان" "تا کاتژمێر 5ى ئێواره بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه وه‌رنه‌گرین بڕیارى مانه‌وه ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران"، کۆسار واى وت. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌وه ده‌خاته‌روو که نوسراوى دامه‌زراندنى یه‌که‌مه‌کانیان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووه. عه‌باس ئه‌کره‌م، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به‌سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا نوسراوێکمان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووه و بڕیارى دامه‌زراندنیشیان لاى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه".
کۆمپانیای دیلۆیت ئەمڕۆ دووشەممە راپۆرتی سێهەمی لەبارەی وردبینی كەرتی نەوت و گازی كوردستان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت داهاتی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵی نەوتی هەرێم ملیارێک و 663 ملیۆن دلار بووە راپۆرتەکە تایبەتە بە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت لە ماوەی نێوان 1-1-2018 تاوەکو 31-3-2018 کە تێیدا دەلێت نەوتی خاوی هەناردەکراو بە بۆری 28 ملیۆن و 337 هەزار و 999 بەرمیل بووە. هەروەها ئاماژە بەوەدەکات ئاڵوگۆڕی نەوتی خاو بەرامبەر دیزڵ و سووتەمەنی نەوتی قورس بۆ بەکارهێنان لە وێستگەکانی وزەی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان 559 هەزار و 341 بەرمیل نەوت بووە. هەروەها فرۆشتنی نەوت بە پاڵاوگەکان 609 هەزار 649 بەرمیل بووە و فرۆشتنی ناوخۆ 996 هەزار و 458 هەزار بەرمیل بووە. بەپێی راپۆرتەکەی دیلۆیت، لەماوەی ئەو سێ مانگەدا تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی فرۆشراوی کوردستان بە بۆری 54.81 دۆلار بووە. بەڵام هەر بەرمیلێکی نەوتی تانکەر بە 49.27 دۆلار فرۆشراوە. دیلۆیت دەڵێت، کۆی بەهای نەوتی خاوی فرۆشراو (یەک ملیار و 559 ملیۆن و 412 هەزار و 410 دۆلار) بووە. هەروەها بەهای فرۆشتنی نەوتی خاوی گواستراوە بە تانکەر (20 ملیۆن و 117 هەزار و 37 دۆلار) بووە. کۆی بەهای نەوتی خاو و کۆندێنسەیتی فرۆشراو (84 ملیۆن و 179 هەزار و 334 دۆلار) بووە. لە بەشی کۆتایی راپۆرتەکەدا بەناوی رێڕەوی دارایی، کۆی داهات و خەرجییەکانی تێدایە، کە بەمجۆرەیە: - کۆی بەهای نەوتی خاو و كۆندێنسەیتی فرۆشراو (هەناردەکراو لەڕێی بۆری و تانكەر، و فرۆشتنی ناوخۆ): 1 ملیار و 663 ملیۆن و 708 هەزار و 781 دۆلار. - سافی جووڵە ( الحركة النقدیة ) لە رەسیدی حیساباتی كڕیارەكان (بەبێ پێدانی پارەی پێشەکی): 428 ملیۆن و 760 هەزار و 513 دۆلار. - سوود و رسووماتی دیكە پەیوەندیدار بە كڕیارەكانەوە: 13 ملیۆن و 731 هەزار و 436 دۆلار. - پارەدان بۆ شایستەی دارایی بەرهەمهێنەرانی نەوت: 459 ملیۆن و 263 هەزار و 330 دۆلار. - خەرجییە گشتییەکانی دیكە جگە لەوانەی سەرەوە لەلایەن یان لە بری حکومەتی هەرێمی کوردستان: 336 ملیۆن و 819 هەزار و 106 دۆلار. - داهاتی سەربار لە ڕێككەوتنی مۆڵەتدانى تایبەت بە بۆری هەناردەکردن: 223 ملیۆن و 455 هەزار و 47 دۆلار. سافی داهاتی وەرگیراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی فرۆشتنی نەوت و چالاکییە پەیوەندیدارەکان: 648 ملیۆن و 589 هەزار و 443 دۆلار. حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوامدەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی راپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بەپشتبەستن بە سەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاونیشتمانییان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوامدەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە. ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز پێشبینیدەكات كە رپۆرتی چوارەمی كۆمپانیای (دیلۆیت) سەبارەت بە ئەنجامی وردبینی و پێداچوونەوە بۆ هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی دووەمی ساڵی 2018 (1ی نیسان تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2018) لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا بڵاوبكرێتەوە. دەقی راپۆرتەکەی دیلۆیت فۆرمی نامیلكەیەكی هاوپێچ بۆ روونكردنەوەی برگەكانی ڕاپۆرتی دیلۆیت