سازدانى: ئارا ئیبراهیم کاندیدێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى کوردستاندا «خراپه«و پێویستى به‌ده‌رکردن و هه‌موارکردنه‌وه‌ى چه‌ند یاسایه‌ک هه‌یه، ئاماژە بەوەشدەکات کە ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به‌ڕێگریکردن لههاوردهکردنى ده‌رمانى ساخته‌و دانانى بیمه‌ى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتیان. شایان کاکە ساڵح پزیشکى نه‌خۆشیه‌کانى شێرپه‌نجه‌یه‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌که‌لى له‌هه‌ولێر ده‌وامى کردووه‌و له‌به‌هارى ئه‌مساڵدا به‌شدارى خۆپیشاندانه‌کانى فه‌رمانبه‌رانى کرد بۆ لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه. شایان کاکە ساڵح، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه ده‌بێت ده‌رمانى پێویست له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا هه‌بێت تا نه‌خۆش ناجار نه‌کرێت له‌ده‌ره‌وه بیکڕێت و ببێته بارگرانى ئابوورى له‌سه‌ر شانیان. هاوڵاتی: چۆن بڕیارتدا ببیته کاندید بۆ په‌رله‌مانى کوردستان؟ شایان کاکە ساڵح: راسته پسپۆرى پزیشکیم و له‌نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌که‌لى تایبه‌ت به‌شێرپه‌نجه ده‌وامم کردووه، به‌ڵام دژایه‌تیم کرا به‌هۆى به‌شداریکردن له‌خۆپیشاندانه‌کان، ته‌نانه‌ت ناتوانم عیاده‌ش دابنێم و موچه‌شیان کهمکردمهوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو بومه په‌رله‌مانتار به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌م هه‌یه که‌گۆڕانکارى زۆر له‌که‌رتى ته‌ندروستیدا بکه‌م، ئه‌وله‌ویه‌تى کارم رێگه‌گرتن ده‌بێت له هێنانى ده‌رمانى به‌سه‌رچوو ساخته‌و کوالێتى خراپ که له‌هه‌رێمى کوردستاندا بوونى هه‌یه له‌گەڵ دانانى بیمه‌ى ته‌ندروستى. هه‌روه‌ها سندوقى شێرپه‌نجه که‌زۆر به‌نادادپه‌روه‌رى خه‌رج ده‌کرێت و دابه‌شده‌کرێت ئه‌وه به‌شێکى گرنگى بهرنامهکهمهو چونکه داهاتى سندوقى شێرپه‌نجه وه‌ک پێویست خه‌رجناکرێت بۆ نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه. هاوڵاتی: نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه به‌شێکیان ده‌چن له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هیواو نانه‌که‌لى ده‌رمان ده‌کڕن، چى بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که‌نه‌خۆش ده‌رمانى پێویستى له‌به‌رده‌ستدا بێت؟ شایان کاکە ساڵح: به‌ڵگه‌م له‌به‌رده‌ستدایه کهخێرخواز پاره‌ى لاى من داناوه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى توشى شێرپه‌نجه بوون بۆ ئه‌وه‌ى هاوکارى بکرێن له‌ڕووى مادییه‌وه تا ده‌رمانه‌که‌ى پێ بکڕێت، چونکه ده‌زانم زۆربه‌ى زۆرى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه تواناى کڕینى ده‌رمانیان نییه‌و توشى قه‌رزو بارگرانییهکى زۆرى دارایى ده‌بن، بۆیه پێویسته هاوکارییه‌کى گه‌وره‌ى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه بکرێت. ده‌رمان هه‌یه له 100 دۆلاروه تا یه‌ک ده‌فته‌ر دۆلاره ئه‌مانه به‌نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه ناکڕدرێت کهپارهیهکى زۆرى پێبدات، ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌و ده‌رمانانه‌ى که گرانیشن ده‌رمانى باش نین که باتوانێت چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌که بکات، تەرکیز ده‌که‌ینه‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌ى کهستانداردن و نه‌خۆش مه‌جبور به کڕینى نه‌کرێت و له نه‌خۆشخانه حکومیه‌کاندا بوونى هه‌بێت. هاوڵاتی: بۆچى هاوڵاتیان ده‌رمانیش به‌کارده‌هێنن ته‌ندروستیان باش نابێت، ئایا تاچه‌ند په‌یوه‌ندى به‌کوالێتى جۆرى ده‌رمانه‌کانه‌وه هه‌یه؟ شایان کاکە ساڵح: پرۆژه له‌په‌رله‌مانى کوردستاندا ئاماده ده‌که‌م ده‌بێت ئه‌و کۆپانیایانهى ده‌رمان ده‌هێننه هه‌رێمى کوردستاندا ناسراو بن له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا و کوالێتیه‌که‌یان به‌رز بێت تا نه‌خۆش ئه‌و ده‌رمانه‌ى به‌کاریده‌هێنێت بتوانێت چاره‌سه‌ری بکات نه‌ک توشى نه‌خۆشى و کێشه‌ى تر‌ى بکات. هاوڵاتی: له‌هه‌موو وڵاتێک‌دا کۆمپانیاى نیشتمانى ده‌رمان بوونى هه‌یه‌و له‌هه‌رێمى کوردستاندا بونى نیه، تاچه‌ند ئیشى له‌سه‌ر ده‌که‌ن بۆ پێکهێنانى؟ شایان کاکە ساڵح: له‌هه‌رێمى کوردستاندا جۆره‌ها کۆمپانیاى ده‌رمان هه‌یه پێویست به‌و هه‌موو کۆمپانیاى ده‌رمانه ناکات، ده‌بێت ته‌نها رێگه به‌و کۆمپانیایانه بدرێت که‌باشترین ده‌رمان و کوالێتى به‌رزیان هه‌یه بهێندرێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه، ئه‌وه‌ش ئیشى ده‌وێت. کۆمپانیاى ساخته‌ى ده‌رمان تهندەر پێشکه‌ش ده‌کات له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌نرخى هه‌رزان ده‌رمان ده‌هێنێت و بۆى ده‌رده‌چێت، به‌ڵام کوالێتى ده‌رمانه‌کانى زۆر زۆر خراپن ده‌یده‌نه نه‌خۆش هه‌موو له‌شى توشى ئازار ده‌بێت له‌جیاتى چاره‌سه‌رکردنى، ئه‌مانه ئیشى زۆرى ده‌وێت تا کارى له‌سه‌ر بکه‌ین له‌په‌رله‌ماندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى رێگرى له‌و جۆره ده‌رمانانه بکرێت. هاوڵاتی: له‌هه‌رێمى کوردستاندا نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلی و حکومى بونى هه‌یه؟ شایان کاکە ساڵح: پزیشکێک ئه‌گه‌ر ده‌وامى حکومى هه‌بوو لهنهخۆشخانهکهى نابێت ئێواره‌که‌ى عیاده‌ى هه‌بێت به‌ڵکو هه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ى حکومى بمێنێته‌وه‌و موچه‌یه‌کى باشى بۆ ببڕدرێته‌وه کهمهجبور نه‌بێت عیاده بکاته‌وه. ئه‌وه‌شى له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى ده‌وام ده‌کات له‌نه‌خۆشخانه‌ى حکومی‌دا نه‌بێت و رێکبخرێته‌وه، واته ده‌توانرێت پزیشکه‌کان هه‌موو تاقهکهى یا له‌که‌رتى حکومى یا ئه‌هلى خه‌رج بکات، نه‌خۆشخانه حکومیه‌کان ده‌بێت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه گرنگى واى پێبدرێت کهدهرمانهکان بونى هه‌بێت و نه‌خۆش نه‌چێت له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حکومى بیکڕێت، بۆ نمونه نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌ى حکومى کهدهرمانى بۆ ده‌نوسرێت له‌سێ جۆر ده‌رمان یه‌کێکى پێده‌درێت و ئه‌وى تر‌ى لهدهرمانخانهى ئه‌هلى ده‌کڕێت، ئه‌مه نابێت بمێنێت و مه‌عقول نیه به‌رده‌وام بێت. هاوڵاتی: رێژه‌ى پزیشکمان زۆر که‌مه‌و به‌شێکى به‌ره‌و ئه‌وروپا رۆیشتن، چ ئیشێک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌پزیشک هانبدرێت له‌هه‌رێم خزمه‌ت بکات؟ شایان کاکە ساڵح: جیاکردنه‌وه‌ى که‌رتى حکومى و ئه‌هلى یه‌کێکه له‌و رێگایانه، ئه‌گه‌ر پزیشک له‌نه‌خۆشخانه حکومیه‌کان موچه‌ى باشى پێبدرێت ئاماده نیه هه‌رێمى کوردستان به‌جێبهێڵێت، هه‌موو که‌س حه‌زى له‌وڵاته‌که‌ى خۆیه‌تى به‌دڵسۆزى بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى نه‌خۆش بکات له‌وڵاته‌که‌ى خۆى. هاوڵاتی: هه‌موو که‌سێک بیمه‌ى ته‌ندروستى هه‌یه، کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن بهسیستمێکى رێکخراو هه‌موو که‌سێک هه‌یبێت؟ شایان کاکە ساڵح: نه‌خۆشخانه‌کانى ژێردەستی پارتى و یه‌کێتى نایانه‌وێت نه‌خۆشخانه‌کان بکه‌نه فەرمانگەی تەندروستی، مه‌فروزه بیمه‌ى ته‌ندروسى هه‌بێت ده‌کرێت کۆمه‌ڵێک درکتۆر هه‌ن پێیان ده‌ڵێن پزیشکى خێزانى، ئه‌وه ده‌بێت ئیشى له‌سه‌ربکرێت ئه‌و پزیشکه سه‌رپه‌رشتى بکه‌ن و ئه‌وکاته ئیحاله بکرێت بۆ لاى پزیشکى تر.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم کاندیدێکى یه‌کێتى بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانى جیاکردنه‌وه‌ى داواکارى گشتیه له‌وه‌زاره‌تى داد تا ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت. ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان بووه له‌لیژنه‌ى یاسایى و له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئاماژە بەوەدەکات کەکار له‌سه‌ر پێدانى شۆسیال بۆ بێکاران و یه‌کخستنه‌وه‌ى موچه‌ى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌کات. هاوڵاتی: له‌خولى پێشوى په‌رله‌مان په‌رله‌مانتار بوویت، چ رێگریک هه‌بوو بۆ جێبه‌جێکردنى یاساکان به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌ژیانى هاوڵاتیانه‌وه هه‌بووه؟ ته‌لار له‌تیف: ئه‌و رێگریانه‌ى هاتبونه به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ جێبه‌جێکردنى یاساکان ، به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بوو که یاساکان پێویستى به‌هه‌موارکردنه‌وه هه‌بوو، به‌شێکى دیکه‌ى به‌وه‌ى که پێویستمان به‌یاساى نوێ هه‌بووه. به‌شێکى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار بوو به که‌مته‌رخه‌مى حکومه‌ته‌وه له‌ڕووى جێبه‌جێکردن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه، له‌هه‌ندێ شوێندا یاساکان وه‌ک خۆى جێبه‌جێده‌کرێت، به‌ڵام له‌ڕووى سیاسییه‌وه هه‌ندێ یاسا له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان جێبه‌جێده‌کرێت لهههولێرو دهۆک جێبه‌جێ ناکرێت. یاساى زمانه فه‌رمییه‌کان ده‌رچوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، که‌زمانى کوردى بۆته فه‌رمى ده‌بێت له‌هه‌موو داموده‌زگاکان جێبه‌جێبکرێت، به‌ڵام لهدادگاکانى هه‌ولێر و دهۆک جێبه‌جێناکرێت و تائێستاش به‌زمانى عه‌ره‌بى کار ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌سلێمانى و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێده‌کرێت. هاوڵاتی: چۆن ئیش له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى یاساکان ده‌که‌یت؟ ته‌لار له‌تیف: له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌ى ده‌ستوره‌وه ده‌کرێت، ده‌بێت ئێمه بوێرانه‌تر کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکەین و ململانێى حزبى نابێت رێگه‌ى پێبدرێت بۆ ئاماده‌کردنى پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێم، ده‌ستورێکمان هه‌بێت ده‌توانین ببینه خاوه‌نى ئه‌وه‌ى جیاکارى له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کاندا هه‌بێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێک سنورى خۆى نه‌به‌زێنێت، کاربکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه داهاتییهکانمان جۆراوجۆر بێت و پشت ته‌نها به‌داهاتى نه‌وت نه‌به‌ستین. هاوڵاتی: خولى پێشوو نزیکه‌ى نیوه‌ى پرۆژه‌ى ده‌ستور ئاماده‌کراو دواى په‌کخستنى په‌رله‌مان کاره‌کانیان راگیرا، بۆ ئه‌م خوله ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه کەتهواوى بکه‌ن بۆ راپرسى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه؟ ته‌لار له‌تیف: پێویسته کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که لیژنه‌یه‌ک پێکبهێندرێتهوه به ئاراسته‌یه‌ک بۆ چه‌سپاندنى مافه‌کانى خه‌ڵک بێت نه‌ک ته‌نها بیرى ته‌سکى حزبایه‌تى له‌به‌رچاو بگیرێت. هاوڵاتی: له‌هه‌موو وڵاته دیموکراسییه‌کاندا داواکارى گشتى ده‌سه‌ڵاته‌کانى له‌وه‌زاره‌تى داد جیاکراوه‌ته‌وه، کار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌که‌ن کهداواکارى گشتى سه‌ربه‌خۆ بێت؟ ته‌لار له‌تیف: ئێمه له‌خولى چوارەمدا کارمان له‌سه‌ر ئه‌وه کرد بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى وه‌زاره‌تى داد کهداواکارى گشتى بکرێته‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، چونکه ئه‌گه‌ر بچێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌سه‌ڵاتى زیاترى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر داواکارى گشتى به‌هێز بێت پێویستمان به‌ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و نه‌زاهه ده‌بێت له‌هه‌رێمى کوردستاندا. هاوڵاتی: به‌ڵام به‌شێکى زۆر له‌هاوڵاتیان پێیانوایه ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریش به‌حزبى کراوه؟ ته‌لار له‌تیف: ئاخر ئه‌گه‌ر ده‌ستور کارى له‌سه‌ر بکرێت ئێمه ده‌توانین ئه‌و مۆرکه حزبییه لاببه‌ین، داواکارى گشتى سوڵته‌ى قه‌زائى پێکدێت له‌داواکارى گشتى و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، که له‌وێدا جێگیرت کرد ئه‌وکاته که‌س ناتوانێت له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسایه لابدات که بۆى داده‌نرێت. ئه‌مه راى یه‌کێتى نیشتنمانى کوردستانیشه له‌هه‌موو ئه‌و رێکه‌وتنه ستراتیژیانه‌ى کردومانه کارمان کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و باڵاده‌ستى داواکارى گشتى. هاوڵاتی: پێتوایه یاسا سه‌روه‌ره له‌هه‌رێمى کوردستاندا وه‌ک که‌سێکى یاسایى رات چییه له‌سه‌ر جیاکارى یاسایى؟ ته‌لار له‌تیف:یاسا نابێت جیاکارى بکات و ده‌بێت وه‌کو خۆى جێبه‌جێبکرێت، ئه‌و جیاکارییه‌ى له‌نێوان که‌سه‌کاندا ده‌کرێت لاوازىو جیاکارى ده‌سه‌ڵاته‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆیه،چونکه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئیش له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنه‌کان ده‌کات. ده‌بێت پۆلیسى قه‌زائى سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بێت نه‌ک سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بێت، چونکه ئه‌گه‌ر پۆلیسى قه‌زائى لاى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بێت هه‌ر بڕیارێک لهدادگاکانهوه ده‌رده‌چێت یه‌کسه‌ر جێبه‌جێده‌کرێت. ئێستا دادگاکان بڕیاره‌کان ده‌رده‌که‌ن و ده‌چێته لاى پۆلیس که‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆیه، له‌وێوه رێگرى سیاسى و حزبى دێته به‌رده‌مى چه‌ندین بڕیارى دادگامان هه‌یه که‌کاریان له‌سه‌ر ناکرێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به هه‌موارى یاساى وه‌زاره‌تى داد که سبه‌ینێ له‌په‌رله‌مانى کوردستان کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین. هاوڵاتی: چ به‌ڵێنێک ده‌ده‌یت به‌ده‌نگده‌ران؟ ته‌لار له‌تیف: وه‌کو پێشووتر چۆن له‌ماوه‌ى چوار ساڵ زیاتر کارم کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که پرۆژه‌یاساى باش بێنینه په‌رله‌مان و بیکه‌ینه یاسا، به‌هه‌مان شێوه کار له‌سه‌ر چاودێرى حکومه‌ت ده‌که‌ین بۆ جێبه‌جێ کردنى یاساکان. ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانم داواکارى گشتى و جیاکارى موچه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینان و هاریکارى کۆمه‌ڵایه‌تى سۆسیال بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى بێکارن تا ئه‌و کاته‌ى کارێکیان ده‌ستده‌که‌وێت، هیچ تاکێک له‌هه‌رێمى کوردستان کهپێویستى به‌هاوکارى دارایى نه‌بێت. هاوڵاتی: پرۆژه‌ى چاکسازى خانه‌نشینان کهموچهى خانه‌نشینى به 400 هه‌زار دینار دیاریکراوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وە ههڵیگراوه بۆ ئه‌م خوله تا په‌سه‌ندبکرێت، چۆن ئیشى لهسهردهکهیت؟ ته‌لار له‌تیف: موزایه‌ده‌ى حزبى ناکه‌م، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به رێکه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، هه‌ر له‌ده‌ستپێکى خولى چواره‌مى په‌رله‌ماندا رێکه‌وتن کراوه ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ى ره‌هه‌ندى داراییان هه‌یه ده‌بێت حکومه‌ت رازى بێت ئه‌وکات په‌سه‌ندبکرێت، بۆیه ئه‌و پرسه ماوه‌ته‌وه بۆ خولى داهاتوو. ئێمه ده‌توانین کۆمه‌ڵێک یاساى باش دابنێن، به‌ڵام کات دیارى بکرێت بۆ جێبه‌جێکردنى. هاوڵاتی: ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى داوته که‌کار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک سێکته‌رى یاسایى و دارایى ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر کارت له‌سه‌ر نه‌کرد ئاماده‌یت وازبهێنیت؟ ته‌لار له‌تیف: هاوڵاتیانى خۆم دڵنیاده‌که‌مه‌وه بۆ کارکردن بۆ پرۆژه‌ى ده‌ستورو موچه‌ى پێشمه‌رگه و ناوخۆ بۆ کارکردن له‌سه‌ر سۆسیال و چاکسازى زیندانه‌کانى هه‌رێم، هه‌مووى کارى جددى له‌سه‌ر ده‌که‌م و پرۆژهیاسام بۆ ئاماده‌کردووه، ئه‌وکات هاوڵاتیان بابڕیارم له‌سه‌ر بده‌ن.
شاناز حه‌سه‌ن هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌رى ده‌یه‌وێت سکاڵا له‌کۆمسیۆن تۆماربکات، تائه‌و کاندیدانه‌ى که‌بانگه‌شه‌ی ههڵبژاردرنیان ده‌ستپێکردووه‌و به‌پێچه‌وانه‌ى بڕیارى حزبه‌که‌وه بایکۆتى هه‌ڵبژاردنیان نه‌کردووه، نه‌گه‌نه په‌رله‌مانى کوردستان. هاوپه‌یمانێتیه‌که که‌کۆتایی ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح جێگرى پێشووى سکرتێرى گشتى یه‌کێتیه‌وه راگه‌یه‌نرا، له‌چه‌ند مانگى رابردوودا ئاماده‌کاریه‌کانى ده‌ستپێکرد بۆ به‌شداریکردن له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و لیستى ناوى کاندیده‌کانى پێشکه‌شى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد، به‌ڵام پێش ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌و له‌سێی ئه‌یلولدا به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند کهبایکۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن. دواى بڕیاره‌که‌ى هاوپه‌یمانى، ژماره‌یه‌ک کاندیدى ئه‌و قه‌واره‌یه پابه‌ندنه‌بوونى خۆیان به‌بڕیارى بایکۆتى هه‌ڵبژاردنه‌وه راگهیاندو بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستپێکردو ره‌خنه له‌حزبه‌که‌یان ده‌گرن به‌وه‌ى پرسی پێنه‌کردون بۆ بڕیارى بایکۆتکردنى هه‌ڵبژاردن. به‌پێی به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتی، له‌کۆى 100 کاندید 10 کاندیدى هاوپه‌یمانى که‌چواریان له‌سلێمانى و یه‌کێکیان له‌گه‌رمیان و سیانیان له‌هه‌ولێر و دوانیان لهبادینانن، بڕیاریانداوه به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و به‌بڕیارى حزبه‌که‌یانه‌وه بۆ بایکۆتى هه‌ڵبژاردن پابه‌ندنه‌بن. به‌شێک له‌و کاندیدانه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بانگه‌شه‌یان ده‌ستپێکردوه و داوا له‌لایه‌نگرانى هاوپه‌یمانى ده‌که‌ن ده‌نگیان پێبده‌ن تا بتوانن بچنه په‌رله‌مانى کوردستان. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د یه‌کێکه له‌کاندیده ناڕازییه‌کان بۆ هاوڵاتی وتى «چۆن ئه‌وان به‌بێ پرسی ئێمه بڕیارى بایکۆتیاندا، ئێمه‌ش له‌ئێستادا هیچ مهرجهعیهتێکمان نیه تا بۆى بگه‌ڕێینه‌وه‌و ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌هه‌نگاوى چى بنێین و ژماره‌شمان زیاتر له 10 کاندیده«. باسى له‌وه‌شکرد، به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى ده‌ڵێن به‌پاساوى ساخته‌کاریی به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناکه‌ن، له‌کاتێکدا له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌موو لایه‌نه‌کان بهپارتى و یه‌کێتیشه‌وه باس لهساختهکارى ده‌که‌ن «به‌ڵام من ده‌پرسم بۆچى هاوپه‌یمانى به‌ناوى ته‌زویره‌وه بایکۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا له‌به‌ر خاترى پۆستێک واز لههاوپهیمانى هێنراو هه‌موو هاودیدهکان پشتگوێخران». به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌رى باس لهژمارهیهکى که‌مترى کاندید ده‌که‌ن که پابه‌ندنه‌بوون به‌بڕیارى بایکۆتى هه‌ڵبژاردنه‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که له‌و باره‌یه‌وه له‌کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم سکاڵا تۆمارده‌که‌ن. حه‌سه‌ن بارام به‌رپرسى میدیاى هاوپه‌یمانى به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند، له‌کۆى 100 کاندیدى هاوپه‌یمانى ته‌نها دوو کاندید که‌هه‌ردووکیان له‌ناوچه‌ى بادینانن پابه‌ندن نه‌بوون به‌و بڕیاره‌ى هاوپه‌یمانییه‌وه بۆ بایکۆتکردنى هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌یان ده‌ستپێکردووه‌و به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن. وتیشى «ئێمه سکاڵا له کۆمسیۆن تۆمارده‌که‌ین به‌و پێیه‌ى که‌ئێمه وه‌ک حزبێکى سیاسی له‌پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن کشاوینهتهوهو بڕیارى بایکۆتکردنى پڕۆسه‌که‌مان داوه، ئه‌و سکاڵایه‌ش جێگه‌ى خۆى ده‌گرێت و ئه‌و کاندیدانه ناتوانن بگه‌نه په‌رله‌مان». هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌رى که که‌متر له‌ساڵێکه دامه‌زراوه، ته‌نها به‌شدارى له‌یه‌ک هه‌ڵبژاردندا کردووه ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى په‌رله‌مانى عێراق بوو که‌دوو کورسی به‌ده‌ستهێنا، له‌کاتێکدا به‌رپرسانى ئه‌و هاوپه‌یمانیتیه که تێکه‌ڵه‌یه‌کن له‌که‌سانى سیکۆلار و ئیسلامى چاویان له به‌ده‌ستهێنانى کورسی زیاتر بوو. به‌رپرسانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسی جه‌ختده‌که‌نه‌وه که کاندیده‌کانى هاوپه‌یمانى مافى خۆیانه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن و ببنه ئه‌ندامى په‌رله‌مان. ئیسماعیل خورماڵى بڕیارده‌رى کۆمسیۆن بۆ هاوڵاتی جه‌ختیکرده‌وه، به‌پێی یاسا ئه‌و کاندیدانه ئه‌گه‌ر ده‌نگ بهێنن ده‌توانن بچنه په‌رله‌مان و ببنه ئه‌ندامى په‌رله‌مان و که‌سیش ناتوانێت رێگریان لێبکات. وتیشى «ئه‌وان وه‌ک هه‌ر کاندیدێکى قه‌واره‌کانى دیکه که له‌سه‌ر قه‌واره‌یه‌ک خۆیان تۆمارکردووه‌و ناوه‌کانیان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ندکراوه، ده‌توانن بانگه‌شه بکه‌ن تا ده‌نگى پێویست بهێنن بۆ بوون به ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان». بڕیارى بایکۆتکردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیه‌وه، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ گفتوگۆکانى ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌یان، که‌ده‌وترێت له‌به‌رانبه‌ر کاندیدکردنى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیدایه بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، هه‌رچه‌نده ئه‌و حزبه ده‌ڵێت گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بۆ ڕێککه‌وتنێکى سیاسیه که ره‌نگه دواى هه‌ڵبژاردن فراوان بکرێت به‌ڕووى لایه‌نه‌کانى دیکه‌شدا. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و کاندیدانه‌وه که بانگه‌شه‌یان ده‌ستپێکردووه بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، زۆربه‌ى کاندیده‌کانى هاوپه‌یمانى بانگه‌شه‌یان دهستپێنهکردووهو پابه‌ندى بڕیارى حزبه‌که‌یان بوون بۆ بایکۆتکردنى هه‌ڵبژاردن. چیا ئیسماعیل یه‌کێک له‌و کاندیدانه بۆ هاوڵاتی باسى له‌وه‌کرد، ئه‌وان تاوتوێی زۆرى ئه‌و پرسه‌یان کردووه، تا گه‌یشتوون به‌و بڕیاره‌ى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن نه‌که‌ن، به‌و پێیه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا روبه‌ڕووى ساختهکاریهکى زۆر بوونه‌ته‌وه. وتیشى «پێمان وایه تۆمارى ده‌نگده‌ران پاک نیه‌و کۆمسیۆنیش بێلایه‌ن نیه، ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى هه‌یه، پێموایه هه‌ندێک لایه‌ن بۆ مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى خۆیان به‌کاریبهێنن». پێش ئه‌وه‌ى بڕیارى بایکۆتکردنى هه‌ڵبژاردن بده‌ن، هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌رى یاداشتێکى له‌باره‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران و تێبینیه‌کانیان له‌سه‌ر پڕۆسه‌که راده‌ستى کۆمسیۆن کرد، به‌ڵام وه‌ک به‌رپرسانى ئه‌و حزبه باسى ده‌که‌ن هیچ وه‌ڵامێکى یاداشته‌که‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه. حاکم سه‌مه‌د محه‌مه‌د که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تى لیسته‌که‌ى بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن دیاریکرابوو به هاوڵاتی وت «به ماوه‌یه‌کى که‌م دواى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى په‌رله‌مانى عێراق، گفتوگۆمان کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان هیچ زه‌مانه‌تێک نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێکى پاکوبێگه‌رد بێت، یه‌کێک لهبژاردهکانمان به‌شدارینه‌کردن ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردن». باسى له‌وه‌شکرد دواى گفتوگۆیه‌کى زۆر له 25ى ته‌مموزدا یاداشتێکیان راده‌ستى کۆمسیۆن کردووه له‌باره‌ى تێبینیه‌کانیان له‌سه‌ر تۆمارى ده‌نگده‌ران و چه‌ند رێوشوێنێکى ده‌نگدانه‌وه، «هیچ وه‌ڵامێکى یاداشته‌که‌مان وه‌رنه‌گرته‌وه، بۆیه پێمانوابوو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌تى ساخته‌کارى زۆرى تێدایه، بۆیه بڕیارماندا به‌شدارى تێدا نه‌که‌ین». حاکم سه‌مه‌د وتیشى» تا دوو سێ رۆژ پێش راگه‌یاندنى کاتى بانگه‌شه هه‌ر ئومێدى ئه‌وه‌مان هه‌بوو، که ده‌ستکارى تۆمارى ده‌نگده‌ران بکرێت، به‌ڵام بێ‌ئومێد بوین، بۆیه بڕیارمانداو کشاینه‌وه«. جه‌ختیشیکرده‌وه، له‌مه‌ودوا داموده‌زگاکانى خۆیان رێکده‌خه‌نه‌وه، خۆیان ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو، پێیان وایه بایکۆتکردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان کۆتایی دنیا نیه‌و پڕۆسه‌ى دیکه زۆر له‌پێشه‌وه‌یه که‌به‌شدارى تێدا بکه‌ن.
ئا: بارام سوبحى له‌سه‌رده‌مى شائیسماعیلى سه‌فه‌وییه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران سوننه‌کانى وڵاته‌که‌یان ده‌چه‌وسێننه‌وه، بهبڕواى لێکۆڵه‌رێک هه‌ر هه‌نگاوێک به‌قازانجى لێکنزیکبونه‌وه‌ى نێوان ده‌وڵه‌تى ئێران‌و جوڵانه‌وه سوننه‌گه‌را ئێرانییه‌کان ده‌بێته هۆى دورکه‌وتنه‌وه‌ى شه‌به‌حى جه‌نگ، که‌هێزه ده‌ره‌کییه‌کان شه‌وو رۆژ گه‌لى ئێرانى پێدهتۆقێنن، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شى راست‌و خه‌ته‌رناکه. کتێبى سوننه‌کانى ئێران جگه لهگوتهى وه‌رگێڕو پاشکۆى وێنهکانو پێشه‌کییه‌ک که د.خه‌لیل عه‌لى موراد نوسیویهتى، لێکۆڵینه‌وه‌ى 10 توێژه‌رى له‌خۆگرتوه که‌باس له ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کانى ژیانى سیاسى‌و ئابورى‌و کۆمهڵایهتىو مێژویىو جوگرافى سوننه‌کانى ئێران ده‌کات، به‌رزانى مه‌لا ته‌ها کردویه‌تى بهکوردىو گۆڤارى کۆچ له‌دوتوێى (320) لاپه‌ڕه‌دا چاپ‌و بڵاوى کردۆته‌وه. ئه‌م کتێبه بۆ؟ له‌باره‌ى ئه‌م کتێبه‌وه، وه‌رگێڕه‌که‌ى نوسیویهتى: ئه‌م کتێیه چه‌ند سه‌رنجێکى بایه‌خدار له‌خۆده‌گرێت له‌باره‌ى شوناسى ته‌وژمى سوننهگهرایى، دۆخى ئاڵۆز‌و کێشمه‌کێشه مه‌زهه‌بییه‌کان، بهربهستو قۆرته ده‌ستورییه‌کان، رێگریکردنو به‌شدارى پێنه‌کردنى سیاسى، سستى گه‌شه‌پێدانى ئابوریى، پاشکه‌وتنى فه‌رهه‌نگى‌و ئه‌و قه‌یرانه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ى له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا دوچارى گروپه ئیتنییه‌کان بۆته‌وه. تێیدا به‌وردى تیشک خراوه‌ته‌سه‌ر نه‌خشه‌ى دابه‌شبونى پارت‌و رێکخستنه سیاسییه‌کان، که‌سایه‌تییه بهههژمونو کاریگه‌ره‌کان، خواست‌و داواکارییهکانو جیاکارییه مه‌زهه‌بیه‌کان له‌م وڵاته‌دا. وه‌رگێڕ له‌به‌شێکى دیکه‌ى نوسینه‌که‌یدا، ده‌نوسێت: کتێبى «سوننه‌کانى ئێران» ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کى ناوازه‌ى ئه‌کادیمییه له دۆخى سیاسى، ئابوریى، کۆمهڵایهتیىو فه‌رهه‌نگى سوننه‌کان بهگشتىو سهنگو خه‌باتى کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌تایبه‌تى. که‌ى ئێران بووه ده‌وڵه‌تێکى شیعه‌گه‌را؟ مێژوى شارستانیهتو فه‌رهه‌نگى ئێران بۆ پتر له دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئاینى ئیسلام له‌کۆتایى خه‌لافه‌تى ئه‌بوبه‌کرى سدیق یه‌که‌م خه‌لیفه‌ى راشیدین گه‌یشته وڵاتى فارس. له‌وکاته‌وه هه‌تا هاتنه سه‌ر ته‌ختى شائیسماعیلى سه‌فه‌وى واته له (642 – 1502) زاینى، بۆ ماوه‌ى نزیکه‌ى نۆ سه‌ده مۆرکى سوننهگهرایى به‌سه‌ر ئێران‌دا زاڵبوو. له‌ساڵى (1502) شائیسماعیلى سه‌فه‌ویی مه‌زهه‌بى شیعه‌ی وه‌کو مه‌زهه‌بى فه‌رمى ده‌وڵه‌ت راگه‌یاند، له‌کاتێکدا سێ له‌سه‌ر چوارى ئێران سوننه بوون. له‌وساوه تائێستا مێژوى ئێران ئاراسته‌یه‌کى نوێى وه‌رگرتوه، به‌جۆرێک تائێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه لهڕێکخستنى فره‌ڕه‌نگیى کۆمهڵگهیى به‌شێوه‌یه‌کى بنیاتنه‌رو زامنکارى پاراستنى یه‌کێتیى دهوڵهوتو کۆمه‌ڵگه، چونکه حکومه‌تێکى سهرکوتکارو سته‌مکار بووه. له‌دواى نه‌مانى سه‌فه‌وییه‌کان، به‌دواى یه‌کدا هه‌ریه‌که لهئهفشارو قاجارو په‌هله‌وى هاتنه سه‌ر ته‌خت، به‌ڵام هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر سوننه نه‌گۆڕا. مه‌رجه‌عى سوننه‌کانى ئێران شێخ عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زههى، ده‌ڵێت: به‌لاى په‌هله‌وییه‌کانه‌وه پرسى دهسهڵاتو پاراستنى ته‌نها پرسى گرنگ بوو، بۆیه جیاوازییان له‌نێوان سوننه‌و شیعه‌دا نه‌ده‌بینى. به‌ڵام لێکۆڵه‌رێک ده‌ڵێت: له‌ده‌ورانى شادا جیاوازى ره‌گه‌زى نه‌وه‌ک مه‌زهه‌بى هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى سوننه‌کان فارس نه‌بوون، بۆیه وه‌کو هاوڵاتى پله دوو تهماشادهکرانو به‌ئاشکرا له‌بوارى ئیدارى‌و وه‌زیفیدا په‌راوێزده‌خران. جوگرافیا‌و ئامارى سوننه‌کان سوننه‌کان له‌زۆر ناوچه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه، بوونى جوگرافییان پتر له‌سنوره‌کانى ئێراندایه نه‌وه‌کو له‌نێوه‌ندى وڵات‌دا. به‌تایبه‌ت سنوره‌کانى باکورى رۆژئاوا‌و باکورى رۆژهه‌ڵات. خاڵیبونى مه‌زنه شاره‌کان له‌سوننه‌کان زۆر لهکۆڵهران ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و سهرکوتو چه‌وساندنه‌وه‌و له‌نێوبردنه نیمچه کۆمهڵییهى که‌دوچارى تایه‌فه‌ى سوننه‌و زانایانى بۆته‌وه. هه‌رچه‌نده «سه‌د له‌سه‌د رژێمى ئێران‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌رمانڕه‌وا هه‌رگیز داننانێن به‌هیچ چۆرتمو ناڕه‌حه‌تییه‌کى سوننه‌کاندا، ئه‌گه‌ریش دان به‌شتێکدا بنێن بهههڵسوکهوتى تاکه‌که‌سى نێوى ده‌به‌ن». سوننه‌کانى ئێران له‌کوردو بلوچو تورکمان‌و بڕێکى که‌م له‌عه‌ره‌ب پێکدێن، ژماره‌یه‌کى ورد له‌باره‌یانه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نیه، به‌گوێره‌ى ئامارى ساڵى (2011)، رێژه‌ى سوننه‌کان به‌نزیکه‌ى هه‌شت ملیۆن که‌س له‌کۆى 75 ملیۆن حه‌شیمه‌تى ئێران داده‌نرێت. توێژه‌رێکى شاره‌زا له‌کاروبارى ئێران، دابه‌شبونى ئیتنیکى ئێران به‌م جۆره مه‌زه‌نده ده‌کات: فارس لەسەدا (51)، ئازه‌رى لەسەدا (24)، جیلکىو مازنده‌رانى لەسەدا (8)، کورد لەسەدا (7)، عه‌ره‌ب لەسەدا (3)، لوڕ‌و بلوچو تورک هه‌ریه‌که‌و لەسەدا (2). ده‌ستورو ئیداره‌ى ئێران له‌ساڵى (1979) رژێمى پاشایه‌تى روخێنراو کۆمارى ئیسلامى ئێران راگه‌یه‌نرا، له‌ماده‌ى (12)ى ده‌ستورى ئێران له‌ساڵى (1979) هاتوه: ئاینى فه‌رمى له‌ئێران بریتییه لهئیسلامو مه‌زهه‌بى جهعفهریى دوانزه ئیمامى، ئه‌م پره‌نسیپه چه‌سپاوه‌و هه‌تا هه‌تایه قابیلى گۆڕانکارى نیه. به‌و هۆیه‌وه زۆربه‌ى پۆسته فه‌رمیه‌کان به‌پێى ده‌ستور بۆ باوه‌ڕدارانى شیعه قۆرخکراوه. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ى مادده‌کانى (144و 162) ده‌ستور، که‌مینه ئاینیه‌کان هیچ مافێکیان نیه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى باڵا له‌سوپا یان له ده‌زگاى دادوه‌ریدا. ته‌نها شوێنى رێگه‌پێدراو بۆ نوێنه‌رایه‌تى سوننه‌کان، ئه‌نجومه‌نى شورا «پارله‌مانه«، به‌ڵام له‌م دامه‌زراوه‌یه‌شدا نوێنه‌رایه‌تى که‌مینه‌کان به‌پێى کۆتایهکى دیاریکراوه، واته ژماره‌یان هه‌رگیز زیاد ناکات. هه‌روه‌ها حکومه‌تیش هه‌وڵى سه‌رخستنى ئه‌و که‌سایه‌تیه سوننیانه ده‌دات که له‌خۆیه‌وه نزیکن نه‌وه‌ک ئه‌وانه‌ى گوزارشت له خواستى سوننه‌کان ده‌که‌ن. به‌جۆرێک سوننه‌کان ژماره‌یان له (20) پارله‌مانتار تێپه‌ڕ ناکات، له‌کاتێکدا له‌کۆى (270) کورسی پارله‌مان، هه‌ر (200) هه‌زار شیعه‌یه‌ک بهنزیکهیى پارلهمانتارێکیان هه‌یه. توێژه‌رێک ئاشکراى ده‌کات سه‌رجه‌م بودجهکانى حکومه‌ت که‌ته‌رخانکراوه بۆ خزمه‌تکردنى ناوچه سوننه‌نشینه‌کان، به‌درێژایى سێ ده‌یه‌ى رابردوو، ناگاته بودجه‌ى یه‌ک پارێزگا له پارێزگا ناوه‌ندییه‌کان. هه‌روه‌ها شێخ عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زههى مه‌رجه‌عى ئاینیى ئه‌هلى سوننه له‌ئێران ده‌ڵێت: تاقه که‌سێک له‌ئه‌هلى سوننه نه‌بۆته جێگرى سه‌رۆک یان وه‌زیر، جێگرى وه‌زیر، باڵیۆز، پارێزگار، ته‌نانه‌ت له‌ناو هێزه چه‌کداره‌کاندا ئه‌هلى سوننه هیچ بونێکى نیه«. تاران خاڵییه له‌مزگه‌وت هه‌رچه‌نده سیستمى حکومڕانى له‌ئێراندا ئاینیه، به‌ڵام له‌هیچ مه‌زنه شارێکدا کهزۆرینهى شیعه بێت مزگه‌وتى سوننه‌ى تێدانیه، وه‌کو ئهسفههانو شیراز‌و یه‌زدو تارانى پایته‌خت که‌پتر له دوو ملیۆن سوننه‌ى تێدایه. له‌سه‌رتاسه‌رى ئێران‌دا ته‌نها (250) مزگه‌وت بۆ سوننه‌کان هه‌یه. ته‌نها له‌شارى تارانى پایته‌ختى ئێران‌دا (67) په‌رستگاى جوله‌که هه‌یه، له‌کاتێکدا ژماره‌یان (25) هه‌زار که‌سه. به‌گشتى (151) په‌رستگاى ئاینزا جیاوازه‌کان جگه‌له سوننه هه‌یه. له‌لایه‌کى دیکه‌وه حکومه‌ت ژماره‌یه‌ک مزگه‌وتى روخاندوه، هه‌روه‌ها حکومه‌ت قوتابخانه ئاینیه به‌ناوبانگه‌کانى داخستوه، بڕێک له‌پیاوه ئاینییه بهدیمهنهکانى دورخستۆته‌وه‌و سوکایه‌تى بهشێخانى سوننه ده‌کرێت. ته‌نانه‌ت سه‌رپه‌رشتیکردنى خوێندنى قوتابخانه ئاینیه‌کانى سوننه خراوه‌ته ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاته‌وه. که‌مینه‌ى سوننه‌و ئۆپۆزسیۆنى شیعه توێژه‌ران کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌هۆى ئه‌و داخرانه سیاسى‌و مهزههبییهى ئێرانه‌وه، ئه‌هلى سوننه زۆرترین ناڕه‌حه‌تى بینیوه، تا ئه‌وڕۆکه‌ش زۆرترین تاوان ده‌رهه‌ق بهسوننهکان ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده له‌ئێراندا باڵێکى شیعه هه‌یه که بهئۆپۆزسیۆنو ریفۆرمخواز ناوده‌برێت، به‌ڵام به‌راورد بهسوننهکان، دۆخى ئه‌وان باشتره، به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشه‌وه سوننه‌کان لهدهرێى به‌شدارى سیاسى‌و فه‌رهه‌نگى‌و کۆمه‌ڵایه‌تى ئێرانن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنى شیعه‌ى ریفۆرمخوازى هه‌لى باڵایان دراوه‌تێ وه‌کو سه‌رۆکایه‌تى وڵات له‌لایه‌ن ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نى سه‌درو هاشمى رهفسنجانىو محه‌مه‌دى خاته‌مى، که به‌پله‌ى جیاواز چونه‌ته به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنه‌وه. رێکخستن‌و بزاڤه سیاسیه‌کانى سوننه جوڵانه‌وه‌و پارته سیاسییه هاوچه‌رخه ئاینییهکانى سوننه، که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌رى جوڵانه‌وه‌و پارته ئیسلامییه‌کان له‌وڵاتانى عهرهبىو ئیسلامى گه‌وره‌و هاوسێدا، هه‌روه‌ها که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌رى پەیڕهوو رێچکه فیکرییه باوه‌کان تێیاندا، چونکه زۆربه‌ى زانایانى سوننه‌ى ئێران ده‌رچوى زانکۆ ئیسلامیه‌کانى مه‌دینه‌و پاکستان‌و ئه‌زهه‌رن. قوتابیه‌کانیان له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و کتێب‌و ئه‌ده‌بیاته فێرده‌که‌ن که له‌وێ فێرى بوون. مۆرکى گشتى رێکخستن‌و بژاڤه سوننه‌گه‌راکان زانستیىو ئاشتیانه‌یه، زاناکان دایانمه‌زراندون نه‌وه‌کو شۆڕشگێڕان، کێشه‌ى بنه‌ڕه‌تییان دادپهروهرىو یه‌کسانییه لههاوڵاتیبونو مافه مهدهنىو سیاسییه ته‌واوه‌کاندا. توێژه‌رێک ده‌ڵێت: هه‌ر هه‌نگاوێک به قازانجى لێکنزیکبونه‌وه‌ى نێوان ده‌وڵه‌تى ئێران‌و جوڵانه‌وه سوننه‌گه‌را ئێرانییه‌کان ده‌بێته هۆى دورکه‌وتنه‌وه‌ى شه‌به‌حى جه‌نگ، که هێزه ده‌ره‌کییه‌کان شه‌وو رۆژ گه‌لى ئێرانى پێدهتۆقێنن، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شى راست‌و خه‌ته‌رناکه. سروشتى پارته سیاسیه‌کانى سوننه زۆربه‌ى پارته سوننه کوردییه‌کان له‌ژێر کاریگه‌رى چهپدانو ترپه‌ى دڵى چه‌پى ئێرانین، به‌هۆى نزیکى ناوچه سوننیه‌کان له‌تارانه‌وه، چونکه به‌درێژایى ماوه‌کانى رابردوو تاران په‌ناگه‌ى رێبه‌رانى کۆمۆنیستى ئێرانى بوو. هه‌رچى بلوچه سوننه‌کانه، پارت‌و رێکخراوه‌کانیان هه‌ڵگرى مۆرکى ئاینیى سه‌له‌فین، بڕێکیان که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌رى بیرى سه‌له‌فیزمى جیهادى، به‌هۆى چونى موجاهیدانى له‌ڕێگه‌ى بلوچستانه‌وه بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ داگیرکاریى سۆڤیەتىو پاشان ئه‌مه‌ریکى، هۆکارێکى دیکه‌ش نزیکى بلوچستانه له‌شوێنى رێکخراوى ئه‌لقاعیده لهبلوچستانى پاکستان‌و ئه‌فغانستان. هه‌رچى عه‌ره‌بى سوننه‌یه له‌باشورى ئێران له‌ڕێکخستنه سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان نزیکترن، هه‌ندێکى تریان جوڵانه‌وه‌ى میانڕۆى ئاینین به‌گرتنه‌به‌رى بیرى سوننه‌ى میانڕۆ لهمهککهو مه‌دینه‌و ئه‌زهه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه. بڕێکى تریشیان بۆ شه‌ڕکردن خۆیان گه‌یاندۆته ئهفغانستانو له‌پاڵ ئه‌لقاعیده‌و تاڵیباندا ده‌جه‌نگن. سوننه‌و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌باره‌ى پێگه‌ى سوننه‌کان له‌نێو ململانێکانى نێوان ئێران‌و ده‌وڵه‌تاندا، توێژه‌رێک ده‌ڵێت: ناکۆکییه ههرێمىو نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌نێوان حکومه‌تى ئێران‌و وڵاتانى تر، رۆڵى گێڕاوه لهتوندبونهوهو که‌مکردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى داواکارییه‌کانى گه‌لانى ئێران. ده‌وڵه‌تانى رۆژئاوایى ئه‌م کارته‌یان له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا به‌کارهێناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى کۆمه‌کێکیان پێشکه‌ش بکه‌ن که شایانى باسکردن بێت. ئه‌و توێژه‌ره، ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تانى رۆژئاوایى کاتێک ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تاران‌دا په‌ره‌ده‌سێنێ، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى خۆیان کارتى گه‌لان به‌کارده‌هێنن، ده‌چنه نێو هاوپه‌یمانێتیه‌وه له‌سه‌ر حیسابى گه‌لان له‌هه‌ر ده‌مێکدا بیانه‌وێت. وه‌ختێک به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بێت له که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندنه‌وه باس له‌کێشه‌کانیان ده‌که‌ن، بگره هه‌نگاو ههڵدهگرنو داواى مافه‌کانیشیان ده‌که‌ن، پشتیوانى لۆجیستى پێشکه‌ش به‌پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ن، کاتێکیش ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کۆتایى پێدێت، رێبه‌ره‌کانیان راده‌ستى حکومه‌تى ئێرانى ده‌که‌نه‌وه. که‌واته پشتیوانى ده‌ره‌کى گه‌لان په‌یوه‌سته به‌ئاستى په‌یوه‌ندى ده‌وڵه‌تان به‌حکومه‌تى تارانه‌وه، ئه‌و دۆخه تا ئه‌وڕۆکه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه. پێڕیستى توێژینه‌وه‌کان ئه‌و (10) توێژینه‌وه‌یه‌ى له‌م کتێبه‌دا هاتوون، ناونیشانه‌کانیان به‌م شێوه‌یه‌یه: ته‌ڵاڵ عتریسى: ئێرانى مێژوو واقیعى هاوچه‌رخ، د.ڕه‌زوان زیاده: قه‌یرانى که‌مینه سوننیه‌کان له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا، د.ئیدریس لکرینى: رێکخستنى فره‌ڕه‌نگیى کۆمهڵگهیى لهئێرانو بارودۆخى سوننه‌کان، عه‌لى لاڤى: سوننه‌کانى ئێران، عیمران سه‌میح نه‌زال: پوخته‌یه‌ک ده‌رباره‌ى ئێستاى سوننه‌کان له‌ئێران، عه‌لى ئه‌لحوسێنى: سوننه‌کانى ئێران: کۆڵینهوهیهکى سۆسیۆ سیاسییه له‌باره‌ى بارودۆخى پێکهاتنى هۆشیاریى ده‌سته‌جه‌معى تایفه‌یه‌ک، عه‌باس ئهلمورشید: که‌سایه‌تییه‌کانى بیرى سوننهگهرایى له‌ئێرانى هاوچه‌رخدا، محه‌مه‌د عهواویده: جوندوڵڵا له‌ئێران: شۆڕشێکى جه‌ماوه‌ریى خاوه‌ن مه‌یلى سه‌له‌فیى، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن فه‌لاحییه: کاریگه‌رییه ده‌ره‌کیه‌کان له‌سه‌ر سوننه‌کانى ئێران، ئه‌حمه‌د ئهلحهمدى: ده‌رباره‌ى مافخوازیى سوننه‌کانى ئێران: تهمتومانى ژمارهکانو مۆته‌که‌ى مانه‌وه.
هاوڵاتی د.عەبدول ستار تاهیر شەریف کە وەزیرێکی کوردی حکومەتی عێراق بوو لە ساڵی پەنجاکانی سەدەی رابردوو، لە قۆناغی ئامادەییدا قوتابی جۆن مەکەین دەبێت لە کەرکوک، کە ئەوکات وەکو مامۆستای زمانی ئینگلیزی لەوێ وانەی وتۆتەوە، دوای سێ دەیە لە عەبدولستار تاهیر شەریف وەکە نوێنەرانی عێراق لە سویسرا مەکەین دەبینێت، بەڵام ئەم بینینە ئاسایی نابێت و پەیامێکی هەڕەشەئامیزی تیدا دەبێت بۆ سەدام حوسێنیب سەرۆکی ئەوکاتەی عێراق. د.عەبدول ستار تاهیر شەریف کە لە سالانی حەفتاکاندا وەزیری بووە لە حکومەتی عێراق، دواتر لە سالی ١٩٨٣ وەکو نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری کۆبونەوەی نێوەدەولەتی پەرلەمانی وڵاتانی جیهان دەکات لە جنیفی پایتەخی سویسرا، لەویدا دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ جۆن مەکەین دەبینێتەوە کە وەکو نوێنەری ئەمەریکا بەشداربووە. د.عەبدول ستار تاهیر شەریف لە بەرگی دووەمی یاداشتەکانیدا ئاماژە بەوەدەکات کە جۆن مەککەین لە ساڵین ١٩٨٣ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە شاری جنیف بەسترا ئەندامی وەفدی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا بووە ئمەویش وەکو نوێنەری عێراق بەشدار بووە. کاتیک نوێنەری ئێران وتەیەک دەخوێنیتەوە، د.عەبدول ستار تاهیر شەریف کۆمێنتێک لەسەر قسەکانی دەدات و رەخنەی لی دەگرێت کە دەلێت کە سوپای پاسداران پەلاماری کوردستانی داوە، ئەمەش دەبێتە جێی سەرنجی جۆن مەککەین. د.عەبدول ستار تاهیر شەریف دەلیت دوای ئەو قسانە مەککەین هاتۆتە لای و پێی وتووە تۆ کوردی؟ لەبەرامبەردا ئەمیش پێی دەلیت چۆن دەزانی؟ د.عەبدول ستار تاهیر شەریف لە زاری مەککەینەوە دەگێرێتەوە و دەلێت "وتی تەنها کورد دەزانێ قسەی وا بکات دەربارەی کوردستان و پەلاماردانەکانی ئێران بۆسەر گەلی کورد، وتم بەلێ کوردم، وتی خەلکی کوێی وتم کەرکوک، بزە پێکەنینێک گرتی و وتی منیش لە ساڵی ١٩٥٣ لە کەرکوک لە قوتابخانەی دواناوەندی وەکو مامۆستا وانەی ئینگلیزیم دەدایەوە منیش بە سەرسورمانێکەوە پێم وت جەنابت جۆن مەکەینی. وتی بەلێ؟ بەلام چۆن دەزانیت؟ منیش پێموت تۆ مامۆستای من بووی لە پۆلی چوار و پینجی ئامادەیی وانەی ئینگلیزیت دەدا پێمان، وتی چۆن بزازنم وایە؟ پێموت تۆ گەنجێکی باریکەلە بووی ژنەکەشت سوروسپی و ناوقەد باریک بوو، وتی ئەمە راستە بەلام هەموو ئەمەریکیەک بە گەنجی وایە، بەڵام من چۆن بزانم تۆ قوتابی من بووی؟ پێموت رۆژێک لە پۆلی وانە وتنەوەکە بۆمانت گێڕایەوە مشکێک بە شەو لە ژووری نوستنەکەتان تا بەیانی نەیهێشتوە بخەون، دەستی کرد بە پێکەنین و وتی ئەمە راستە و جەنابت خوێندکهری من بوویتە". ئەم قسانەی عەبدول ستار تاهیر شەریف کە گێراویەتەوە بەشێکە لە یاداشتەکانی کە تۆماری کردوە لە ناو بزوتنەوە سیاسیەکانی عوردستانو تا ئەوکاتەش کە لە بەغدا بووە. عەبدول ستار تاهیر شەریف لە بەرگی دووەمی ململانێ لەگەڵ ژیاندا دەلێت کە لەگەڵ مەککەین پێکەوە لەسەر میزێک دانیشتن و یەکی کوپێک قاوەو شیریان خواردەوەو مەککەین لەکاتی قسەکردنەکانی وتی "ئێمە کرۆسمان لەسەر سەدام حسێن داناوە، دەبێت بیروخێنین، پێموت چۆن دەیڕوخێنن، من ئاگادارم ئێوە دوو ملیار دۆلارتان بە قەرز داوەتێ بەناوی یارمەتیدانی لەبواری کشتوکاڵدا بەلام ئێستا سەدام حسێن شەڕی ئێرانی پێ دەکات. وتی راستە بەلام ئێمە یارمەتی سەدام دەدەین تا ئەوکاتەی خومەینی دەروخێنێ، دوای نەمانی خومەینی سەدام حسین نابێ بمێنێ، پێموت خۆ سەدام دژی ئیوە نیە، پێموی وت ئەمەش راستە، بەلام سەدام حوسێنقابل تروییج نیە. ئەم وشەیەشی بە عەرەبی وت. مەکەین عەرەبی باش دەزانی، وتم مەبەستت چیە لەم وشەیە، وتی سەدام بەهیزبێ هیچ شتیک قبول ناکا، ئەگەر زەعیفبێ هەموو شتیک قبوڵ دەکا، ئەمەریکاش لە هەریمەکە بەرژەوەندی دەکەویتە مەترسیەوە، ئەگەر کابرایەکی لەم جۆرە حوکمی عیراق بکات". عەبدول ستار تاهیر شەریف دەلێت دوای ئەوەی لە جنیف گەرایەوە بەغدایەکسەر نامەیەکی نهینی بۆ سەدام حسێن نوسیوە دەربارەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ چۆن مەککەین و ئەو قسانەی دەرحەق لادانی سەدامی بۆم باکردوە، پیش ئەوەی یەکێ لە سیخورەکانی دەزگای هەواڵگری عیراق راپۆرتی لەسەر بنوسێ، دیارە مەبەستی عەبدول ستار تاهیر شەریف لیرەدا ئەوەیە لەگەڵ ئەو شاندە عێراقیەدا خەڵکانێکی تیدا بووە لە دەزگای هەوالگری عیراقی‌دا بوونم هەربۆیە خۆی دەستپێشخەری کردوەو باستەکەی گێراوەتەوە. لە کتێبەکدا ئاماژە بەوە دەکات کە نامەکەی بۆ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماریی نوسیوە و لەسەر زەرفەکە نوسیویەتی کە نامەکە شەخسییەم بۆ ئەوەی سەدام تەنها خۆی زەرفەکە بکاتەوە لەبەرئەوەی پەیوەندی بە ئەمنی کەسایەتی خۆیەوە هەیە. لە نوسینەکەدا دەلێت "دوای چەند رۆژێک سەیارەیەکی مەرسیدیس جام رەشی نارد بە دواما چوومە لای، بەلام لەبەرئەوەی جامی سەیارەکە ڕەش بوو ئەمزانی ئەو شوێنەی سەدامی لێ بوو کوێ بوو، زۆر بە گەرمی پێشوازی لێمکرد و مەسەلەکەم وەکو خۆی بۆی گێرایەوە، سەدام پێمی وت شتیکی زۆر باشت کرد ئەم زانیاریانەت بۆم هێنا، نامەیەکی تری وەک ئەوەی منی لەسەر مێزەکەی داینابوو و وتی ئەم نامەیەش لە C.I.A بۆم هاتوە کەواتە لە دوو سەرچاوەی جاواز لەگەڵ یەکتردا، سەرچاوەی زانیاریەکەی جۆن مەککەین لە کۆنگرێسەوەیە و ئەوی تر کە لە C.I.Aەوەیە ئەمەش ئەوە رادەگەیەنی کەوا ئەمەریکا بە راستیەتی و دەیەوی لەعێراق بدا. منیش کەواتە جەنابت چی دەکەی؟ پیمی وت ئەگەر من تەسلیمی ئەمەریکا ببم یان بەرەنگاری بکەم لە هەردو حالەتەکەدا ئەوان لامدەدەن، من هەرچی لە توانامدا هەیە بەرەنگاریان دەوەستمەوەو پارێزگاری لە گەلی عێراق و عێراقی مەزن دەکەم، پاشان پیمی وت ئەم نهێنیە لە نیوان هەردوکمان دەرناجیتە دەرەوە و منیش پێم وت ئەزانم نابێ لە تۆ زیاتر کەسی تر بزانێ تەنها مەگەر خۆت باسی بکەی. بە پێکەنینەوە پیمی وت مەترسە من نایدرکێنم. عەبدول ستار تاهیر شەریف دەلێت "ئەوە بوو لە ٢٥ی/١١/١٩٩٥ دوای ئەوەی کە لە بەغدا هەڵهاتم لە هەولیر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەم باسەم گێرایەوە. دوای ٢٠ ساڵ لە ٢٠٠٣ ئەمریکا ئەو بەلێنەکەی دابووی بۆ روخاندندی رژێمی سەدام حسێن ئەنجامیدا ملی سەدام حسێنی کردە دارا". عەبدول ستار تاهیر شەریف لە ساڵی 1935 لەشاری کەرکوک لەدایکبووە، لەساڵی 1958 پەیوەندی کردووە بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوەو لەساڵی 1966 بۆ ساڵی 1969 بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بووەو لەساڵی 1970 کراوە بە ئەندامی یەدەکی لیژنەی مەرکەزی ئەو حیزبە. لەساڵی 1973 بۆ ساڵی 1975 بووە بەسکرتێری حزبی سەوری کوردستانی و لەساڵی 1985 وازی لەکاری حزبی هێناوەو پاشان لەساڵی 1995 ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەعسی بەجێهێشتووەو گەراوەتەوە بۆ کوردستان لەئیدارەی پارێزگای سلێمانی بەمامۆستای زانکۆ وەرگیراوە. پاشان لەساڵی 1997 کوردستانی جێهێشتووەو چۆتە نیوزلەنداو دوای رووخانی رژێمی حکومەتی بەعس گەراوەتەوە بۆ سلێمانی و راژەکە لەمامۆستایەتی زانکۆ گواستۆتەوە بۆ زانکۆی کەرکوک لەساڵی 2004 کراوە بەسەرۆکی کۆلیژی پەروەردەو زانستە دەرونییەکان. لە 05-03-2008 لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لەشاری کەرکوک تیرۆرکرا. جۆن مەککەین له 1936 له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه و دەرچووی ئەکادیمیای دەریاوانی ئەمریکا بووە ١٩٥٨ دواتر بووه‌ته فڕۆكهوانو له ساڵی 1967 له‌شه‌ڕی ڤێتنامدا فڕۆكه‌كه‌ی به موشه‌كێك ده‌خرێته خواره‌وه، خۆی سەلامت دەبێت و بەڵام به‌برینداری ده‌ستگیر ده‌كرێت وە له ساڵی 1973دا ڤێتنام ئازادی دەکات و دەینێرێتەوە بۆ وڵاتەکەی . له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2008 له‌به‌رانبه‌ر ئۆبامادا خۆی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی له هه‌ڵبژاردندا له ئۆباما بباته‌وه هەروەها نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئاریزۆنابوو له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ لەو بوارەدا کاری کردە و جێگەی دەستی دیار بووە . سه‌رۆكی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بوو له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا- ئه‌و كه سیناتۆرێكی سه‌ربه كۆمارییه‌كان بووه، به‌ڵام زۆرجار بۆچوونی له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ی جیاواز بووه بە ئاشکرا کاری لە سەر بۆچوونەکانی خۆی کردوە. هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ تره‌مپدا هه‌ردووكیان سه‌ر به‌حیزبی كۆماریبوون، به‌ڵام به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ چوونیان جیاواز بووه. یه‌كێك له‌و سیناتۆرانه بووه كه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بۆچوونه‌كانی زۆر به بایه‌خ وه‌رگیراوه و گرنگی زۆریان داوە بە توانا و لیهاتوویەکەی ، کە لە بواری سەربازی و سیاسیی دا رۆڵی هەبووە . ماوه‌ی ساڵێك بوو توشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك بوو بوو، به به‌رده‌وامی چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت، دوو ڕۆژ به‌ر له‌مردنی خێزانه‌كه‌ی ڕایان گه‌یاند كه بڕیاریداوه چاره‌سه‌ری پزیشكی بوهستێنێتو به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی بمرێت هەر بۆیە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکەی جۆن مەکین لە ٢٥ی ئابدا لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایکرد. چەند وێنەیەکی عەبدول ستار تاهیر شەریف
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیدا هاوپه‌یمانى په‌یوه‌ندیان کردووه که ئاماده‌ن رێکه‌وتنى ستراتیژى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌نجام بده‌ن تا ئاستى یه‌کگرتنه‌وه و پێشیوابوو ئه‌م پرسه زۆر زوو یه‌کلا ده‌کرێته‌وه‌و وهفدیشى بۆ پێکهێنراوه، ئه‌ندامێکى دامه‌زراوه‌ى هاوپه‌یمانیش ئه‌و زانیاریانه پشت‌راست ده‌کاته‌وه. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"هاوپه‌یمانى به‌شێوه‌ى نافه‌رمى په‌یوه‌ندیان به یه‌کێتیه‌وه کردبوو دانیشتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى و کادره‌کاندا کردبوو، به‌ڵام دوور له چاوى کامێرا بووه، ئێمه که له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى بوون یه‌کێک وتى ئه‌وه ئێستا هاوپه‌یمانى په‌یوه‌ندیان کردووه ئێمه ئاماده‌ین به کۆبونه‌وه‌که‌ش بڵێ به‌مه‌به‌ستى رێکه‌وتنى ستراتیژى تا ئه‌ندازه‌ى یه‌کگرتنه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بریاره‌که ئه‌وه‌بوو که‌سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى زۆر پێیباشه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى یهکبگرینهوهو شاندێکیش پێکدێت له‌گه‌ڵیان داده‌نیشن له نزیکترینکاتدا" چه‌ند که‌سێک ده‌ستنیشانکرا بۆ ئه‌و وه‌فده تا گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ده‌ستپێبکرێت". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند پاڤێڵ تاڵه‌بانى، رۆڵى له‌م پرسه‌دا هه‌بووه که پێشتر چه‌ند جارێک گفتوگۆ له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵه‌ح و پاڤێڵ تاڵه‌بانیدا هه‌بووه، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتى"هه‌موو کۆبونه‌وه‌کان که کراون له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه کۆبونه‌وه‌ى نافه‌رمى بووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ى گه‌یه‌ندراوه به ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ئه‌مه‌ش رێگه خۆشکه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى په‌یام بنێرن بۆ یه‌کێتى، هه‌ر پاڤێڵ نه‌بووه و ئهدنامى سه‌رکردایه‌تیش هه‌بووه رۆڵى هه‌بووه". سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پرسى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح له‌نێ, ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى وتى" پێویستى بونى پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ یه‌کێتى باسى لێوه‌کرا، به‌ڵام ناوى هیچ کاندیدێک نه‌هێنراوه دکتۆر به‌رهه‌م تا ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتیه، به‌ڵام نازانین ره‌وتى روداوه‌کان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى بهرهوچى ده‌چێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندى هاوپه‌یمانى و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى کاندیدى سه‌رۆک کۆمار دهیبَت زوو دیارى بکرێت و خه‌ریکه پرۆسه‌که له‌به‌غدا ده‌ستپێ ده‌کاته‌وه وماوهیهکى زۆرمان له‌به‌رده‌ماندا نییه‌و ده‌بێت په‌له له‌م مه‌سه‌له‌یه بکرێت". له‌لایه‌کى تره‌وه، نه‌وزاد ساڵح، ئه‌ندامى دامه‌زراوه‌ى هه‌ڵبژاردنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که زانیارییه‌کانى یه‌کگرتنه‌وه‌و گفتوگۆى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى پشتراستکرده‌وه، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌مه بۆ یه‌کریزى گه‌لى کورده. نه‌وزاد ساڵح، ئه‌ندامى دامه‌زراوه‌ى هه‌ڵبژاردنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى لهلێدوانێ:دا به سایتى هاوڵاتى وت" سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له‌هه‌ناوى یه‌کێتیدا هاتۆته ده‌ره‌وه‌و جێگرى یه‌کێک بووه له جێگرانى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى، شتێکى سروشتییه و قسه‌و باسێک کراوه تا قۆناغى یه‌کگرتنه‌وه و جێبه‌جێش ده‌کرێت". سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵکه رادیکال و ئیسلامیانه‌ى چونه نێو هاوپه‌یمانى، نه‌وزاد ده‌ڵێت ده‌بێت گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکرێت، وتیشى" ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بۆ یه‌کخستنى تواناکانه به‌تایبه‌ت که هه‌موو کات به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح به‌گرنگى زانیوه کورد یه‌ک ریز بێت بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌کانى به‌ده‌ست بهێنێت". به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح، له 3ى ئه‌یلول بایکۆتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستانى ئاشکرا کرد ئه‌مه‌ش له‌پێناو گه‌شتن به یه‌کگرتنه‌وه‌ى نێوان هاوپه‌یمانى و یه‌کێتى.
خولی یه‌که‌م ١٩٩٢ یه‌که‌مین ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کوردستانی عێراق به‌پێی یاسای ژماره(1)ی به‌ره‌ی کوردستانی له 19\5\1992 به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نوێنه‌رانی چه‌ندین رێکخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژنامه‌نووسانی بیانی ئه‌نجامدرا، که (967229) ده‌نگده‌ر به‌شدارییان تێداکرد. لیستی هاوبه‌شی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حزبی زه‌حمه‌تکێشان)، چوونە نێو په‌رله‌مان له‌کۆی 105 کورسی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ک له‌یه‌کێتی و پارتی 50%ی کورسیه‌کانیان به‌رکه‌وت ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجامە فەرمیەکان رانەگەیەنراو پەنجا بەپەنجا کورسیەکان دابەشکران. به‌پێی بڕیارێکی سه‌رکردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی کوردستانیش که له 8\4\1992 ده‌رچوو (پێنج) کورسی بۆ مه‌سیحیه‌کانی کوردستان ته‌رخان کرا، که چوار ئه‌ندامیان له‌لیستی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی ئاشووری و یەک ئه‌ندامیش بۆ لیستی یه‌کگرتووی مه‌سیحیه‌کانی کوردستان ته‌رخان کرا. به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، له2ی مایسی 1994 نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌م ئه‌نجامبدرێ، په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌ڕاگه‌یاندنێکی دیکۆمێنتیدا که له 19 خاڵ پێکهاتبوو دژی ئه‌م شه‌ڕه ده‌رکردو چه‌ندین لیژنه‌ی مه‌یدانیشی بۆ چاودێری کردنی جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست و بڕیاردانی ئاشتی له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕدا پێکهێنا، هه‌روه‌ها 59 ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی 101 رۆژ له‌هۆڵێکی نێو په‌رله‌مان دژی شه‌ڕی ناوخۆ په‌ناگیری خۆیان راگه‌یاند. به‌هۆی رێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی واشنتۆن که له‌ساڵی 1998 به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای ئه‌مریکا ((خاتوو مادلین ئۆلبرایت)) له‌نێوان (جه‌لال تاڵەبانی و مه‌سعود بارزانی) ئیمزاکرا، په‌رله‌مانی کوردستان یه‌کیگرته‌وه. له 4/10/2002 یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کرد‌و هه‌فته‌یه‌کیش دوای ئه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می یه‌کگرتنه‌وه‌ی له‌سلێمانی گرێدا. ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان 3 مانگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی ((د. رۆژ نوری شاوێس))و 2 مانگیش بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی ((د. که‌مال فوئاد)) دیاری‌کرا. به‌ڵام به‌گشتی ئه‌م خوله درێژه‌پێده‌ری خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1992 بوو. له‌خولی گواستنه‌وه‌دا په‌رله‌مان چه‌ندین یاسا‌و بڕیاری گرنگی ده‌رکردوه. خولی دووه‌م 2005 له‌ڕۆژی 30 کانوونی دووه‌می ساڵی 2005 خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامدرا که‌هاوکات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان. ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی بوو که‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له‌کوردستان و عێراق ئه‌نجامدرا. له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 دانیشتوانی کوردستان جیا له‌دانیشتوانی ناوچه‌کانی تری عێراق له‌یه‌ککاتدا ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سێ ئه‌نجومه‌نی جیادا، ئه‌وانیش: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان- عێراق، که له‌سنووری پارێزگاکانی (سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆک) ئه‌نجامدرا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان. له‌م خولەدا 13 لیستی جیاواز به‌شدارییان له‌ململانێکاندا کرد که‌به‌سیستمی (نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی) به‌ڕێوه‌چوو. تیایدا 1753919 که‌س له‌دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان له‌کوردو تورکمان و کلدان و ئاشووری و موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزیدی به‌شدارییان تێداکرد. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له 105 ئه‌ندام بۆ 111 ئه‌ندام به‌رزکرایه‌وه. له‌ئه‌نجامدا ته‌نها سێ لیست له‌کۆی 13 لیست که‌به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردبوو، توانیان بگه‌نه په‌رله‌مان، ئه‌وانیش لیستی نیشتمانی دیموکراتی کوردستان که (104) کورسی و لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان عیراق (6) کورسی و لیستی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و سه‌ربه‌خۆکان (1) یه‌ک کورسیان به‌ده‌ستهێنا. خولی سێیەم 2009 له‌هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستاندا 24 لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان کرد، بۆ کێبڕکێ له‌سه‌ر 111 کورسی و تیایدا 11 لیست توانیان رێژه‌ی یاسایی به‌ده‌ستبهێنن و بێنه ناو په‌رله‌مان. ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش وه‌ک له‌نووسراوی ژماره (خ/9/1431 له 18/8/2009)ی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌عێراق هاتووه‌و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستانی کردووه‌و تیایدا موساده‌قه‌ی کۆتایی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که کردووه. خولی چوارەم 2013 رۆژی 21/9/2013 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان به‌سیستمی نیمچه‌کراوه به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا (31) لیست به‌شداری پرۆسه‌که‌یان کرد‌و سه‌ره‌نجام (17) لیست توانیان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنیش وه‌ک کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق رایگه‌یاندووه‌و موساده‌قه‌ی کردووه،
واڵستریت جۆرناڵ – یاد قوربانی لەم رۆژانەدا ئاشکرابوو کەزانایەکی فەڕەنسی بەڕەچەڵەک ئێرانی پلانێکی سێ ملیۆن دۆلاری هەیە بۆ کڕینەوەی کارگەیەکی لەکارکەوتووی دروستکردنی دەرمان کە تادووبارە بیخاتەوەگەڕ، سەرچاوەی پارەی زاناکەش دەرکەوت کەحکومەتی ئێرانە. ئەمە نمونەی دوایین هەوڵەکانی ئێرانە تا لەڕێگای کۆمپانیا وەبەرهێنانە بیانیەکانەوە کەحکومەتی ئێران خاوەنداری دەکات گرێی ئابڵۆقە ئابوریەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا شلبکاتەوەو ئابوریی وڵاتەکەی لەم قەیرانە ڕزگاربکات. ئەو پارەیەی ئێران بردوویەتیە دەرەوەی وڵات و لەکڕینی پشکی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکاندا خەرجیکردوە بە پێنج ملیار دۆلار مەزەندە کراوەو لەحسابی بانکی جیاوازدا لە ٢٢ وڵاتی جیاواز دانراوە، ئەو کۆمپانیایانەش تایبەتمەندن بەبوارەکانی خزمەتگوزاری و شتومەک و تەکنەلۆجیا کەزۆرێکیان لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە چاودێری خراوەتەسەر و ئێران وەک هەلێک بۆ دەربازبون لەچاودێری و ئابڵۆقەی ئابوری ئەمریکا بەکاری دێنێت. حکومەتی ئێران هەوڵدەدات لەڕێی ئەم کۆمپانیایانەوە پەیوەندیەکانی باشتر بکات لەگەڵ وڵاتانداو هاوکات سەرچاوەیەکی دارایی بۆ خۆی فەراهەم بکات. بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پلانەی ئێران بۆ ڕۆژنامەی (واڵستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی، کڕینەوەی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی دەرمان لەفەڕەنسا کە لەمانگی حوزەیراندا ئێران هەوڵی کڕینەوەی داوە هەڵمەتێکە تا ئەو دەرمانانەی وڵاتەکە پێویستی بەهەناردەکردنی هەیەو بەهۆی ئابڵۆقەکانی ئەمریکاوە ناتوانن بیهێننە ئێران وەک دەرمانی سیل و شێرپەنجەی میزەڵدان و چەند نەخۆشیەکی تر لەڕێگای ئەم کارگەیەوە کەخۆیان خاوەنداری دەکەن بەرهەمبهێندرێت و هەناردەی ئێران بکرێت. یەکێک لەڕاوێژکارەکانی پلانەکە دەڵێت «ئامانجی پلانەکە سەربەخۆترکردنی ئابوری ئێرانە». بەهۆی ئابڵۆقە ئابوریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دوای کشانەوەی ئەمریکا لەڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، دراوی تمەنی ئێرانی ژمارەیەکی پێوانەیی نزمی تۆمارکردو ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابوری لەئێراندا پەرەیسەند. بڕیارە قۆناغی دووەمی ئابڵۆقەکان ڕۆژی پێنجی مانگی تشرینی یەکەم بەسەر ئێران‌دا بسەپێندرێت کەکەرتی نەوت دەکاتە ئامانج و بەتەواوی مامەڵەکردنی کۆمپانیاکان لەگەڵ ئێران و مامەڵەکردنی ئەو وڵاتە بەدراوی دۆلاری ئەمریکیەوە قەدەغە دەکات. کڕینی پشکی کۆمپانیا بیانیەکان یەکێکە لەچەند هەوڵێکی ئێران بۆ قوتاربون لەئابڵوقەکانی ئەمریکا. هاوکات ئێران هەوڵدەدات سیستەمێکی نەوت بەرانبەر شتومەک دابمەزرێنێت کەتێیدا بتوانێت نەوت بفرۆشێت و شتومەک و بەرهەمە ناوخۆییەکان لەجیاتی پارەی کاش بدات بەکڕیارەکانی نەوتی وڵاتەکەی و لەهەوڵیشدایە تا چەند کۆمپانیایەکی ئاسیایی بدۆزێتەوە لەجێی کۆمپانیا ئەوروپیەکانی ئەو وڵاتەیان جێهێشتوە. (فەرهاد زەرگاری) لێپرسراوی پلانی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیی حکومەتی ئێرانەو لەچاوپێکەوتنێکیدا مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ لەگەڵ مەڵپەڕی دەزگای (The Oil & Gas Year)ی تایبەت بەبازرگانی، دەڵێت «وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی پردێک دروستدەکات تاتەکنەلۆجیا و سەڕچاوەو پێداویستیەکان بگەنە ناو ئێران» بواری دەرمانیش وەک نمونە دێنێتەوەو دەڵێت کە بازرگانی و خزمەتگوزاریە نێودەوڵەتیەکان ڕێگاخۆشدەکەن تائێران لەسەر ئاستی جیهان بازرگانی بکات. وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیی ئێران بەگشتی بەدۆلاری ئەمریکی نیەو بەیۆرۆ ئەنجامدەدرێت و ئەمەش وادەکات ئێران خۆی دەربازبکات لەبەشێک لەمەرجەکانی ئابڵۆقە ئابوریەکەی سەری کەقەدەغەی کردوە ئێران دراوی دۆلاری ئەمریکی بەکاربهێنێت. بەپێی داتاکانی دەست ڕۆژنامە ئەمریکیەکە کەوتوە لەئێستادا حکومەتی ئێران ٢٤٠ ملیۆن یۆرۆی لەکۆی لەسەدا ٤.١ی پشکەکانی (تایسن کروپ)ی کۆمپانیای زەبەلاحی ئەندازیاری ئەڵمانیدایە، ١٢٨ ملیۆن یۆرۆی لەکۆمپانیایەکی تایبەت بەپارچەی ئوتومبێلدایە لەبەڕازیل کە خاوەنی لەسەدا ٤٠ی پشکەکانیەتی، هاوکات بەسەدان ملیۆن یۆرۆی تری لەکۆمپانیاکانی ئەوروپاو عومان و سعودیەو ئیماراتدایە. هەندێک لەو پشکانەیان خێرێکی بەرچاوی کردوەو پشکەکانیان لەکۆمپانیا ئەڵمانیەکە لەئێستادا نرخی ٧٠٤ ملیۆن یۆرۆیە دوای ئەوەی چەند ساڵێک بەڕێژەی لەسەدا ١٦ بەبەردەوامی بەرزدەبوەوە. لەم نزیکانەدا لێپرسراوانی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی ئێران بیریان لەفرۆشتنی بەشێک لەپشکەکانی کۆمپانیا ئەڵمانیەکە کردەوە بەڵام لەترسی ڕاگرتنی حسابە بانکیەکانیان لەلایەن ئەمریکاوە کشانەوە. یەکێک لەکۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان، کۆمپانیای (ڕیۆ تینتۆ)ی ئانگلۆ-ئوستراڵی کەتایبەتمەندن بەدۆزینەوەو بەرهەمهێنانی کانزاو توخمە کیمیاییەکان، پێشتر پشکەکانی ئێرانی لەکێڵگەیەکی دۆزینەوەی یۆرانیۆمدا لەوڵاتی نامیبیا ڕاگرت کە سەر بەکۆمپانیاکە بوو، ئەوان خاوەنی زۆرترین پشکبون تیایدا لەترسی بەکارهێنانی ئەو یۆرانیۆمە بەرهەمهێندراوە لەپرۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران‌دا. وەبەرهێنانە نێودەوڵەتیەکانی ئێران تابکرێت بەشێوەیەکی شاردراوەو لەژێرەوە بەڕێوە دەچێت تا دوربن لەچاودێری ئابڵۆقە ئابوریەکانی ئەمریکا. بۆ نموونە کارگە دەرمانەکەی ئێران لەڕێگای زانایەکی فەڕەنسی-ئێرانیەوە بەناوی (ڕایمۆند عەبدولحەسەن) کڕیویەتی لەفەڕەنسا لەناوچەیەکی دورەدەستەو لەسەدا ٦٠ی لەلایەن کۆمپانیایەکی پاریسیەوە خاوەنداری دەکرێت و لەسەدا ٤٠ی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەڕێگەی زانا فەڕەنسی-ئێرانیەکەوە خاوەنداری دەکرێت. کلۆد شاپێل، کەپارێزگاری ئەو شارەیە کەکارگەکەی لێ دامەزراوەو بەوتەی خۆی هاوکاریی زانا فەڕەنسی-ئێرانیەکەی داوە تاپشکی کارگەکە بکڕێت، بەڕۆژنامە ئەمریکیەکەی ڕایگەیاندوە کە ئەم مانگە دەست بە نۆژەنکردنەوەی کارگەی دەرمانەکە دەکرێت و ساڵی داهاتوو دەرمانەکانیان لەسەرانسەری جیهان دەفرۆشرێت، بەڵام ڕایمۆندی عەبدولحەسەن ئامادەنەبوە لێدوان بۆ ڕۆژنامە ئەمریکیەکە بدات. بەرپرسێکی فەڕەنسی بەڕۆژنامەکە دەڵێت: «ئێرانیەکان دەیانەوێت وەبەرهێنانەکانیان بشارنەوە تاپەیوەندیەکان بەئاسانی نەدۆزرێنەوە و هەڵبوەشێندرێنەوە».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌پرۆژه‌ی ماوه درێژ‌و کورتیان ئاماده کردووه و سه‌ره‌تا له ئیسڵاحى سێکته‌ره‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن به‌تایبه‌ت له‌دۆسیه‌ى نه‌وت و داراییدا. شێرکۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکى لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ ، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که ده‌بنه هه‌وێنى چاککردنه‌وه‌ى باره لار‌و تێکچووه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستاندا. هاوڵاتی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى لیستى هاوپه‌یمانى (به‌ره‌و ئیسڵاح)تان پێکهێنا، مه‌به‌ستتان لهئیسڵاح چییه؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنمانه‌وه وه‌ک یه‌کگرتووى ئیسلامى، ئیسڵاح دروشمى سه‌ره‌کى پرۆژه‌و کاره‌کانمان بووه، به‌بێ ئیسڵاح ناتوانین بژین و له‌پێناوى ئیسڵاحیشدا دروستبوون. ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌وێنى چاککردنه‌وه‌ى باره لار‌و تێکچوه‌کان بین ئه‌وه‌ش به ئیسڵاح ده‌کرێت چ له‌حوکمڕانى یان لهکۆمهڵگاو گه‌شه‌پێدانى مرۆیی‌دا. هاوڵاتی ئه‌وله‌ویه‌تى به‌رنامه‌و پڕۆژه‌تان چیه؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: ئێمه جیاواز بیرده‌که‌ینه‌وه‌و ستراتیژى دور مه‌وداو نزیک مه‌ودامان هه‌یه‌و ئه‌وله‌ویاتى ئێمه که له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌و به‌رنامه‌ى خۆماندا یه‌کده‌گرێته‌وه مه‌وزوعى په‌روه‌رده‌و بونیادنانى مرۆڤه، ئهولهویاتمان بۆ په‌روه‌رده‌ى مرۆڤه، چونکه تا مرۆڤه‌کان زیندو نه‌کرێته‌وه کۆمه‌ڵگه زیندو نابێته‌وه کهکۆمهڵگهش زیندو بوو ئیراده‌ى موجتهمهعى کۆمه‌ڵگا به‌هێزده‌بێت، ده‌رئه‌نجام حوکمڕانیش مه‌فروزه له‌وێوه سه‌رچاوه بگرێت و ده‌بێته رێبازێک بۆ چاکسازى و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و هه‌موو بواره‌کانى تر. ئهولهویاتمان کارکردنه له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان، بۆیه سودمان وه‌رگرتووه له‌سه‌رچاوه شه‌رعییه‌کان و له‌هه‌مانکاتدا سودمان لهدیراساتى مرۆیى و سه‌رده‌مى نوێ وه‌رگرتووه‌و ته‌جروبه‌ى هه‌ستانه‌وه‌ى میلله‌تانى وه‌ک یابان و ئه‌ڵمانیاو وڵاتانى تر، سه‌رچاوه‌ى بنیادنانه‌وه‌ى مرۆڤه‌کانن. هاوڵاتی له‌به‌رنامه‌و پرۆژهکانتاندا چۆن ده‌ڕواننه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌هه‌رێمى کوردستاندا؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى به‌پێى پێویست ئه‌رکى خۆى ئه‌نجامنه‌داوه‌و بێلایه‌نى پرسیارى جدى له‌سه‌ره، به‌ده‌لیلى هه‌موو ئه‌و که‌یسه یاساییانه‌ى له‌دادگا ماون یه‌کلانه‌بونه‌ته‌وه، لاى ئێمه چاکسازى به‌بێ جیلى بوێری چاکسازى ناکرێت، به‌بێ سه‌روه‌رى یاسا هه‌موو چاکسازییه‌کانى تر سه‌رناگرێت، سه‌روه‌رى یاسا یه‌کێکى تره لهئهولهویهتى کاره‌کانمان، سه‌روه‌رى یاساش ده‌بێت هێزو پشتیوانى له‌سه‌روه‌رى شه‌رعیه‌ت و یاسا بکات و هێز ده‌بێت پارێزه‌رى یاسا بێت، ئه‌وه‌ى که ده‌یبینین هێز په‌رله‌مان په‌کده‌خات و ده‌توانێت پێشێلکارى یاسایى بکات و په‌رده‌پۆشى گه‌نده‌ڵى بکات، هێزى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش کاره‌که‌یان پیرۆزه به‌ڵام باس له‌وه‌یه که‌چه‌ندین به‌لاڕێدابردنى کار‌و مه‌هامى هێز ئه‌نجامدراوه‌و ده‌رئه‌نجام هێز نه‌بووه به‌پشتیوانى سه‌روه‌رى یاسایى، کاتێک سه‌روه‌رى یاسا به‌رقه‌رار ده‌بێت که‌هێزه ئه‌منیه‌کان پشتیوانى لێبکات، مهحاکم و سوڵته‌ى قهزائییش بۆ خۆى ده‌بێت چاکسازى تێدابکرێت. :له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت و داهاته‌کانى هه‌رێم چ پرۆژه‌یه‌کتان هه‌یه؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و قۆرخکارى له‌ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌کان هه‌یه هه‌ر له‌نه‌وته‌وه هه‌یه تا وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌کانى ئابوورى. ده‌بێت ده‌ستکارى سیستمه‌که بکرێت تا رێگرى له‌گه‌نده‌ڵى بکرێت، پرۆژه‌یه‌کى زانستى زۆر وردمان بۆ داناوه، زۆر مه‌حکه‌مانه روبه‌ڕوى ئه‌بینه‌وه، ئه‌چین له‌ڕێى سیستم و یاسا‌و ئه‌و که‌رته‌وه ده‌ستکارى ده‌که‌ین. بۆ دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و کانزا‌کان، یاساى سندوقى داهاته نه‌وتى و گازییهکانمان دانا، که سێ ئه‌رکى سه‌ره‌کى هه‌بوو (وردبینى، ئاراسته‌کردن، داهاته‌کان) ئه‌مه ده‌ستکارى سیستماتیکه پاش ئه‌وه‌ى هه‌وڵێکى زۆرماندا تا بووه یاسا، ئیسڵاح له‌که‌رتى نه‌وتدا له‌ڕووى ده‌ستکارى سیستم و مهنزومهکهیهوه له‌سه‌ره‌وه له‌هه‌مانکاتدا له‌ڕێى سه‌روه‌رى یاسا‌و پاککردنه‌وه‌ى مه‌له‌فه‌کانى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر ئه‌م مه‌له‌ف و ئه‌و مه‌له‌ف ده‌گه‌ینه ئه‌نجام، ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌چنه په‌رله‌مان زانستیانه و بوێرانه‌و ئیسڵاحانه ده‌بێت ده‌ستکارى سیستماتیکیانه بکات. هاوڵاتی قسه زۆر له‌سه‌ر قه‌یرانى دارایى و پاشکه‌وتى موچه کراوه، ئێوه کار بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى موچه به‌یاسا ده‌که‌ن؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: پاشه‌که‌وتى موچه هه‌ر به‌دروشم باسکراوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى، ئێمه دوو ساڵ پێش ئێستا له‌په‌رله‌مانه‌وه داواى لابردنیمان کردووه، چونکه داهات هه‌یه‌و به‌شى موچه به‌زیاده‌وه ده‌کات، حکومه‌ت چوار ساڵه یاساى بودجه‌ى نه‌ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و راستیانه که‌شف نه‌بێت، ئێستاش ئیسڵاحات مومکینه له‌که‌رتى تایبه‌ت و زهریبهکان و باج ئه‌وه‌نده ئاسانه چاره‌سه‌رى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى پێده‌کرێت، ئه‌م پرسه‌ش پێویستى به‌ده‌ستى ئه‌مین و پاک و چاره‌سه‌رى زانستیانه هه‌یه، پاشه‌که‌وتى موچه‌ش یه‌کێکى تره لهئهولیاتهکانمان. هاوڵاتی لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح (یه‌کگرتوو، بزوتنه‌وه) مه‌زه‌نده ده‌کرێت چه‌ند کورسى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ده‌ست بهێنن؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: پێشبینى ئه‌وه ده‌که‌ین کورسیه‌کانى خۆمان بهێنینه‌وه، له‌نێوان 10 بۆ 12 کورسى بهێنین. هاوڵاتی پێتوایه ده‌بێت لیست و قه‌واره سیاسییه‌کان ململانێى ته‌ندروست بکه‌ن له‌ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: هیچ رێگایه‌کمان نییه جگه له‌ڕێگاى خه‌باتى مه‌ده‌نى، پێویسته هه‌موو لیسته‌کان رێز لهئهخلاقیاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان بگرن و رێز له رێنماییه‌کانى کۆمسیۆن بکرێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌لاى ئێمه‌وه تۆڵهسهندنهوهیهکى مه‌ده‌نیانه‌یه بۆ ستەملێکراوان له‌سته‌مکاران، پێویسته سته‌ملێکراوان تۆڵه‌ى خۆیان بسه‌ننه‌وه که لێیان کراوه به‌ده‌نگه‌کانیان، ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر ته‌زویر بکرێت، له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌کرێت که‌جێگه‌ى ده‌نگدان چۆڵ بێت ئه‌وکاته ده‌توانن به‌ئاسانى ساخته‌کاره‌کان جێگه‌یان پڕبکه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌چونى ده‌نگده‌ر رێگرى لهساختهکارى ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ته‌زویر نه‌کرێت ده‌بێت بچین بۆ ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ین. هاوڵاتی لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح 61 کاندیدى هه‌یه، له‌و ژماره‌یه چه‌ندى سه‌ر بهیهکگرتووهو چه‌ندى سه‌ر به بزوتنه‌وه‌یه؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: 50 کاندیدى سه‌ر بهیهکگرتووه، 10 کاندیدیان سه‌ر بهبزوتنهوهیه، یه‌ک کاندیدیش له‌بزاڤى چاکسازى و گه‌شه‌یه. هاوڵاتی بیرتان له‌وه کرۆدته‌وه بچنه ده‌سه‌ڵات یا ببنه ئۆپۆزسیۆن؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: موماره‌سه‌ى سیاسى بریتیى نیه لهملشکاندنى یه‌کترى، سڕینه‌وه‌ى یه‌کترى ئه‌وه شه‌ڕى ناوخۆیه‌و پرۆسه‌ى دیموکراسى نیه، ئۆپۆزسیۆن بوون ئه‌وه‌یه من له‌تۆ باشترم پێیه ئه‌ى ده‌سه‌ڵات، نه‌ک به‌ماناى ئه‌وه‌ى ئه‌ى ده‌سه‌ڵات من تۆ له‌ناوبه‌رم، دواتر ده‌بێت هه‌مووان رێز له‌جیاوازییه‌کان بگرین.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم به‌رپرسێکى سه‌ربازى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران ئاماژه به‌وه ده‌دات که لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌پێى سیاسه‌تى خۆیان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم نابێت رێگه بدات که هێرشى موشه‌کى بکرێته سه‌ر خاکه‌که‌ى. کاوه به‌هرامى، ئه‌ندامى کارگێڕى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران و فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانی ئه‌و حزبه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ ، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که کۆمارى ئیسلامى ئێران بودجه‌ى زه‌به‌لاح بۆ «سیخوڕ‌و جاشه‌کانى» خه‌رج ده‌کات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى و ئامانجه‌کانى خۆیداو ده‌ڵێت «بێگومان هێرشه موشه‌کییه‌که به‌هاوکارى سیخوڕ‌و جاشه‌کانى ئه‌نجامدراوه«. هاوڵاتی لههێرشى موشه‌کى بۆ سه‌ر حزبه‌کانى دیموکرات ته‌نها کۆمارى ئیسلامى ئێران تاوانباره یا لایه‌نى تر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. کاوه به‌هرامى: ئێمه ته‌نها کۆمارى ئیسلامى ئێران تۆمه‌تبار کرده‌وه‌و هۆکارى ئه‌م رووداوه‌یه، ئێران یه‌که‌م جارى نیه ئه‌م کرده‌وه تیرۆرستیانه ئه‌نجامده‌دات، هه‌تا ئێستا له‌ماوه‌ى 40 ساڵ خه‌باتى دیموکرات‌دا کوردى ئێرانی به‌رده‌وام تیرۆرى کردووه‌و جگه له‌سێداره‌دان و ده‌ستگیرکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان ئێران به‌رده‌وامه له‌تیرۆرکردن، لایه‌نى تر تۆمه‌تبار ناکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه. هاوڵاتیپێتانوایه ئێران هاوکارى کراوه له به‌ئامانجگرتنى شوێنى دیموکرات له‌شارى کۆیه؟ کاوه به‌هرامى: بێگومان کۆمارى ئیسلامى ئێران سیخوڕ‌ى هه‌یه له‌هه‌موو جێگایه‌ک که بودجه‌یه‌کى زه‌به‌لاحى وڵاته‌که‌ى لهسیخوڕیکردن به‌سه‌ر نه‌یاره‌کانى خه‌رج ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ئامانجه‌کانى خۆى بگات، نه‌ک له‌هه‌رێمى کوردستان به‌ڵکو له‌هه‌موو جێگایه‌ک لهخۆرههڵاتى ناوه‌ڕاست ئێران توانیویه‌تى جاش و سیخوڕه‌کان کۆبکاته‌وه‌و کاریان پێ‌بکات به‌ئامانجه‌کانى خۆى به‌کاریانبهێنێت، ئه‌م هێرشه موشه‌کییه بۆ سه‌ر دیموکرات و شه‌هیدکردن و بریندارکردنى ده‌یان که‌سى به‌توانا بێگومان سیخوڕ‌و جاشه‌کانى هاوکارییان کردووه. هاوڵاتی سوپاى پاسداران راگه‌یه‌ندراوێکیان ده‌رکردووه‌و ده‌ڵێن هێزه کوردییه‌کانمان کردۆته ئامانج و ئه‌گه‌ر هێرشه‌کانیان به‌رده‌وام بێت به‌قورستر له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت، ئایا قسه‌تان چیه بۆ ئه‌وه؟ کاوه به‌هرامى: کۆمارى ئیسلامى ئێران یه‌که‌مین جارى نیه هه‌ڕه‌شه له ئێمه ده‌کات، ئێمه ئامانجێکى سیاسیمان له‌په‌یوه‌ندى لهگۆرانکارییهکان له‌کوردستاندا هه‌یه، هه‌تا گه‌لى کورد به‌ئامانجى خۆى نه‌گات و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانى گه‌لى کورد به‌دی نه‌یات قه‌ت گه‌لى کورد راناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و شه‌هیدانه‌ى هێرشه موشهکیهکهو شه‌هیدانى پێشتر رێپێشاندهرى ئێمه‌ن و یه‌که‌م شه‌هیدو دواهه‌مین شههدیمان نابن، ئێمه له‌هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنى کۆمارى ئیسلامى ئێران ناترسین و گه‌لى کورد به‌رده‌وام ده‌بێت له‌خه‌بات و تێکۆشانى خۆى تا ئه‌وکاته‌ى مافه‌کانى به‌ده‌ستده‌هێنێت. قه‌ت له‌کارو چالاکى خۆمان نه راوه‌ستاوین و نهدهوهستین، دوژمنایه‌تى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ گه‌لى کورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان روونه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه بزانێت. هاوڵاتی هیچ به‌رنامه‌یه‌کتان بۆ گواستنه‌وه‌ى شوێنه‌کانتان هه‌یه له‌کۆیه‌وه بۆ جێگا‌و شارى تر؟ کاوه به‌هرامى: هه‌ر کات به‌پێویست بزانین شوێنه‌کانى خۆمان ده‌گۆڕین، نه‌ک له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و موشه‌کى کۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا. هاوڵاتی ئیدانه‌ى حزبه کوردستانییه‌کان و حکومه‌تى هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن له‌سه‌ر ئه‌و روداوه؟ کاوه به‌هرامى: ئه‌وان به‌نسبه‌ت سیاسه‌تى خۆیانه‌وه هه‌ڵوێست ده‌گرن، ئێمه سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست بۆ ئه‌وان دیارى ناکه‌ین، به‌ڵام شتێکى مه‌علوم و دیاریکراوه کهکۆمارى ئیسلامى ئێران سنوره‌کانى به‌زاندووه له‌هه‌رێمى کوردستاندا ئه‌وه بێڕێزییه به‌رانبه‌ر به‌خاکى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، به‌پێى عورفى نێونه‌ته‌وه‌یى نابێت رێگه‌بده‌ن هێرش بکرێته‌سه‌ر خاکه‌که‌یان، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵوێستى روونى نیه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌و داوایان لێده‌که‌ین هه‌ڵوێسته‌کانیان روون بێت. هاوڵاتی کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه هه‌ردوو حزبى دیموکرات که‌پێشتر پێکه‌وه بوون و جیابونه‌وه جارێکى دیکه یه‌کبگرنه‌وه؟ کاوه به‌هرامى: ئه‌وه پرۆسه‌یه‌کى سیاسیه، له‌جێگه‌ى خۆیدا قسه‌ى له‌سه‌ر کراوه‌و هه‌یئه‌تى هه‌ردوولامان بۆ دیاریکراوه‌و گفتوگۆکانمان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه. هاوڵاتی هه‌ڵوێستى ئه‌مریکاو وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ کاوه بهرهرامى: بیروڕاى گشتیمان ئاگادارکردۆته‌وه له‌و تیرۆر‌و تۆقاندن و موشکهبارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران داوامان کردووه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و چاویان له روداوه‌کان کردووه و که‌م تا زۆر هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. ئه‌مه‌ریکیه‌کان هاتن و سه‌ردانیان کردیین و باسیان له‌وه‌کرد به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌که‌ن و لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێکردووه‌و ئه‌نجامه‌که‌ى لاى خۆیان ده‌بێ.
سازدانى: هاوڵاتی ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ناوخۆ‌و ئاسایش له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات هه‌واڵگرى ئێران له‌ناو هه‌رێم هاوکارى هێرشه موشه‌کییه‌که بووه بۆ سه‌ر هه‌ردوو حزبى دیموکرات. قادر ره‌زگه‌یى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باسى ئه‌و سه‌ردانه مهیدانییهیان ده‌کات بۆ لاى هه‌ردوو حزبى دیموکرات که رۆژى دووشه‌ممه 9/11/2018 ئه‌نجامیانداوه‌و تێیدا باس له‌ورده‌کارى هێرشه‌که‌و زیانه‌کان و هاوکارییه هه‌واڵگرییه‌کان ده‌کات. هاوڵاتی: له‌سه‌ر هێرشه موشه‌کیه‌که‌ى ئێران بۆ سه‌ر حزبى دیموکرات وه‌کو لیژنه‌ى ناوخۆ‌و ئاسایش چونه کۆیه، به‌چ ئه‌نجامێک گه‌یشتوون؟ قادر ره‌زگه‌یى: سه‌ردانى کۆیه‌مان کرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌ردوو حزبه‌که حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران و حزبى دیموکراتى کوردستان کۆبونه‌وه‌مان کرد. 16 شه‌هیدو چل برینداریان هه‌یه که به‌ڕه‌سمى لێمان وه‌رگرتوون. داوا له‌سه‌رۆکایه‌تى پەرلەمان ده‌که‌ین ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر حزبى دیموکرات بکاته بڕگه‌یه‌کى به‌رنامه‌ى کار‌و داخڵى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى بکات. هاوڵاتی: پاراستنى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات و پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان له‌ئه‌ستۆى حکومه‌تى هه‌رێمدا نیه؟ قادر ره‌زگه‌یى: بێگومان وایه، پرسى پارێزگارى کردن لهسیادهى عێراق که عێراق سیاده‌ى ناته‌واوه بهههرێمى کوردستانه‌وه مه‌یدانێکى ئاوه‌ڵایه بۆ ته‌داخولاتى نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمى. به‌پێى ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق و هه‌موو یاساکان هى حکومه‌تى عێراقە له‌ناویشیدا هى حکومه‌تى هه‌رێم ره‌هه‌ندى سیاسیان هه‌یه، حزبه‌کانى دیموکرات له‌هه‌رێمى کوردستانن، هه‌رێم له چوارچێوه‌ى عێراقدایه بێگومان ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق کهپارێزگارییان لێبکه‌ن له‌هه‌موو رویه‌که‌وه. حزبه‌کانى دیموکرات پابه‌ند بوون به رێسا‌و یاساکان و بڕیاره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌و موراعاتى ره‌وشى سیاسى و هه‌ستیارى هه‌رێمیان کردووه، خۆیان (دیموکرات) پێیان وتیان که شه‌ڕى حکومه‌تى ئێران ناکه‌ین به‌چالاکى سه‌ربازى، هه‌موو چالاکییه‌کان که له‌ڕۆژهه‌ڵات ئه‌نجامده‌درێن و به‌چالاکى ناوبراون مهفاریزهکان و پێشمه‌رگه‌کانیان چونه‌ته قوڵایى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بۆ شه‌ڕ نه‌چوون و بۆ کارى ته‌بلیغاتى چوون، به‌ڵام به‌سه‌ر که‌میندا که‌وتوون یاخود کۆمارى ئیسلامى مهعلوماتى هه‌بووه لێیان دراوه‌و دیموکراته‌کان به‌رگریان کردووه. ته‌نانه‌ت باسى ئه‌وه‌شیان کرد کهچالاکى سه‌ربازى ناکه‌ن، خۆ ده‌توانن له‌سه‌ر سنوره‌کان بیکه‌ن که‌ده‌یان پاسدارى لێیه‌و که‌مترین زیانیان هه‌بێت ئه‌گه‌ر ئامانجیان له‌و قۆناغه‌دا چالاکى سه‌ربازى بێت، به‌ڵام چالاکییه تهبلیغاتیهکانیان به‌هۆى هه‌ندێ روبه‌ڕوبونه‌وه به‌ئه‌نجام بووه به فهعالیاتى سه‌ربازى. هاوڵاتی: پێتوایه لەناوخۆی هەریمی کوردستان هاوکارى ئێران یاتورکیا بکرێت له‌سه‌ر هێرشه‌کانیان بۆ حزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باکور؟ قادر ره‌زگه‌یى: به‌فه‌رمى پارتى و یه‌کێتى هیچ هاوکاری و ههمانگییان نه‌بووه بۆ هێرشى موشه‌کى بۆ سه‌ر حزبه‌کانى دیموکرات، به‌ڵام بێگومان له‌ناو هه‌رێمى کوردستان و خودى حزبى دیموکرات چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى ئیتڵاعاتى ئێران هه‌یه که‌کار بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌کات، ئه‌و ئامێر‌و ئهجهیزانهى که هه‌ن زۆر بچوکن که (GPS)ێک له‌ناوچه‌یه‌ک دابنرێت و ده‌توانێت پانتاییه‌کى زۆر بخوێنێته‌وه‌و رهبتى هه‌بێت به‌مانگی دەستکردو و بهدەزگای تایبه‌ته‌وه. له‌ناو حزبه کوردستانیه‌کانى باشورى کوردستان و حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵگرى ئیتڵاعات بونى هه‌یه. بۆ ئه‌و جۆره هێرشه ناڕه‌وایانه پێویستى به کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه‌ى خۆى هه‌یه که‌تواناى ئهجیهزهى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه به‌راورد ناکرێ به‌هه‌واڵگرى و توانا ته‌کنیکیه‌کانى حزبه کوردستانیه‌کانى هه‌رێم و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، چونکه هه‌رێمى کوردستان توندوتۆڵ نیه، دامه‌زراوه‌ى نیه له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم سیاسه‌ت و ستراتیژێکى رونى هه‌بێت، که‌چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و نێوده‌وڵه‌تیدا بکات، به‌ڵێ بێده‌نگى هه‌بووه له‌سه‌ر پێشێلکارى و سنور به‌زاندن و هێرشه‌کان و ته‌داخولاتى ئیقایمیش هه‌بووه.
هاوڵاتی لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەبەرنامەی کاریاندا باس لەهەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچەو دابنیکردنی هەلی کاردەکەن بەشێوازی جۆراوجۆر. پارتی دیموراتی کوردستان لەبەرنامەی کاری‌دا دەڵێت «پێوەرەکانی وەزیفەی گشـتی رێکبخرێنەوەو ئەنجومەنی راژە دابمەزرێ... سیستمی مووچەو خانەنشینی و هەموو جۆرە ئیمتیازاتێکی مـاددی لەسـەر بنەمایەکی شـەفاف دابڕێژرێنـەوە، کـەعەدالەتـی کۆمەڵایەتـی بەدیبێنێ». یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەگەرچی باسی مووچەی نەکردوە، بەڵام لەبەرنامەی کاری‌دا باسی دابینکردنی هەلی کار دەکات و دەڵێت «دابینکردنی ٥١ هەزار هەلی کار تا ٢٠٢٠ هەروەها بنیاتنانی ٢٢ کارگەی قەبارە مامناوەند تاساڵی ٢٠٢٢ «. هەرچی کۆمەڵی ئیسلامیە دەڵێت کار بۆ هەڵوەشاندەوەی موچە دەکات و زۆرترین خاڵەکانی بەرنامەی کاری لەسەر موچەیەو دەڵێت «هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌که‌وتی زۆره‌ملێی مووچه که به نایاسایی سه‌پێندراوه به‌سه‌ر موچهخۆرانداو گێڕانه‌وه‌ی موچه‌ی پاشه‌که‌وتکراویان». لەخاڵێکی تری بەرنامەی کاری‌دا هاتووە «دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی هاوچه‌رخی بانکی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی دراوی نه‌ختینه‌و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی بانکی به هاوڵاتیان و موچه‌خۆران». هەروەها داوای به‌رکارکردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌کگرتووی عێراق دەکات لەگەڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی که‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی و که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله‌باڵاکان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی نایاسایی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی. هەروەها پاککردنه‌وه‌ی لیستی موچەی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و که‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له«که‌سانی ناشایسته» دەکات. لەخاڵێکی تردا داوای پێدانه‌وه‌ی موچه‌ی سودمه‌ندانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی دەکات به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی کههاوسهریان زیندانییه، یان له‌ژیاندا نه‌ماون، یان لێکجیابوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیرییان دواکه‌وتووه یان تێپه‌ڕی کردوه. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش لەبەرنامەی کاری‌دا بەشێوەیەکی بەرفراوان باسی موچەو دامەزراندن دەکات و داوای هەڵگرتنی سیستمی پاشەکەوتی موچەو گێڕانەوەی سەرجەم شایستە داراییەکانی فەرمانبەران دەکات. لەخاڵێکدا داوای پێداچوونەوە بەسیستمی موچە دەکات بەجۆرێک «دادپەروەری دەستەبەر بکات لەنێوان موچەی پلە باڵاکان و موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی». هەروەها داوای رێکخستنەوەی موچەی خانەنشینان دەکات بەجۆرێک «فەرمانبەر دوای خانەنشینبونی بتوانێت بەژیانێکی شکۆمەند بژێت». لەخاڵێکی تری بەرنامەی کاری یەکگرتودا هاتووە «سەرلەنوێ دابەشکردنەوی دەستی کار لەنێو فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم بەجۆرێک دیاردەی فەرمانبەری بندیوار نەهێڵێت و یەکسانی لەئەرک و خزمەت لەنێوان فەرمانبەران بهێنێتەدی». سەبارەت بەدامەزراندنیش لەبەرنامەکەدا هاتووە «رێکخستنەوەی پرۆسەی دامەزراندن و میلاکات بەجۆرێک هەلی دامەزراندن لەکەرتی گشتی بەشێوەیەکی یەکسان و لەسەر بنەمای کەفائەت و پێویستی بێت و دوربێت لەدەستتێوەردانی حزبی و خزم خزمێنە». هەروەها بزوتنەوەی گۆران لەبەرنامەی کاری‌دا داوای هەڵوەشاندنەوە، یان هه‌موارکردنی هەموو ئه‌و یاسا‌و رێنماییانە دەکات کەپەیوەندیدارن به‌سیستمی موچەو خانه‌نشینی و ئیمتیازاتی به‌رپرس و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران، بەجۆرێک دادپەروەری کۆمەڵایەتی تێدا فەراهەم بێت. لەخاڵێکی بەرنامەکەیدا دەڵێت «هەوڵدان بۆ دانانی سندوقێکی نیشتمانی، که‌بڕێک له‌بودجه‌ی هه‌رێمی بۆ ته‌رخان بکرێ، لەڕوی داراییەوە سەربەخۆ بێت و سەر بەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بێت، بەمەبەستی هاوکاریکردنی کەسانی هەژارو نەدارو کەمدەرامەت». هەروەها لەخاڵێکی تری بەرنامەی کاری گۆڕاندا هاتووە «یەکخستنی سیستمی موچەو داتاکردنی ناوی موچەخۆرانی کوردستان و ئەلیکترۆنیکردنی دابەشکردنی موچە لەڕێگەی بانکەوە، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ژمارەی راستەقینەی موچەخۆرانی کوردستان و جیاکردنەوەی موچەخۆری راستەقینە لەبندیوارو ئاشکراکردنی موچەخۆری وەهمی و بڕینی هەموو ئەو پارانەی لەئەنجامی ناعەدالەتی و گەندەڵی بەفیڕۆچون و گێڕانەوەی بۆ وەزارەتی دارایی». لەخاڵێکی تریشدا داوای چاره‌سه‌رکردنی دیارده‌ی بێ‌کاری دەکات له‌ڕێگه‌ی دابینکردنی دەرفەتی کارەوە له‌هه‌ردوو که‌رتی گشتی و تایبه‌تدا. هەروەها لەخاڵێکی تردا داوای پێدانی خانەنشینی بەهەموو هاوڵاتیەکی کوردستان دەکات، ئەوەش بەبڕینەوەی موچەیەک کە لەگەڵ باری ژیان و گوزەرانیدا بگونجێت، کاتێک گەیشتە تەمەنی خانەنشینی لەگەڵ ده‌رکردنی یاسایەکی تایبەت بەخانەنشینی. بەجۆرێک «دادی کۆمەڵایەتی فەراهەم بکات لەنێوان هەموو چین و توێژەکاندا».
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمریکی کاتێک 10 ساڵ لەمەوبەر خەزعەلی دەستگیرکراوە، توشی دڵەڕاوکێ و پەرکەم بووە. واڵستریت جۆرناڵ - هاوڵاتی وەرگێڕانی: یاد قوربانی چەند ڕاپۆرتێکی نوێی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، کە تائێستا بە شاراوەیی هێڵرابونەوە لەسەر دانپێدانانەکانی (قەیس خەزعەلی) ڕابەری میلیشیاکانی عەسایب ئەهل ئالحەقی شیعە مەزهەب، دەریانخستوە تا چ ڕادەیەکی زۆر ئێران ڕۆڵی هەبوە لە پاڵپشتی کردنی سیاسەتمەدار و میلیشیا شیعەکانی عێراق لە شەڕکردنیاندا دژی سوپای ئەمریکا. گرنگی دانپێدانەکانی خەزعەلی لە ئێستادا ئەوەیە کە ئەو بەهۆی هێزە میلیشیاییەکەیەوە هەژموونی سەربازی هەیە و لە دەنگدانی پەرلەمانی عێراقدا، حزبە سیاسیەکەی توانی ١٥ کورسی لە کۆی ٣٢٩ کورسی بەدەست بهێنێت و ئەمەش هەژمونی سیاسیی ئەو حزبەی وەک هێزێکی شیعە زیادکردوە. خەزعەلی دەیەیەک لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمریکیەکانەوە لە عێراق دەستگیرکراو لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا دوای ئەوەی تۆمەتبارکرابوو بە ڕێکخستنی هێرشێک بۆ سەر بارەگایەکی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٠٧دا کە بووە هۆی کوژرانی پێنج سەربازی ئەمریکی. دانپێدانانەکانی سەرکردە شیعەکە چەند مانگێک لەمەوبەر لە لایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە ئاشکراکرا بە مەبەستی توێژینەوە و نوسینەوەی مێژووی جەنگی عێراق. هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بڵاونەکراوەتەوە بەڵام کۆپیەک دەست ڕۆژنامەی (واڵ ستریت جۆرناڵ) کەوتوە و لێکۆڵینەوەیان تیادا کردوە. ڕاپۆرتی دانپێدانانەکە لە لایەن بەرپرسان و یاساییەکانی واشنتۆن و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە بینراوە و دەیانەوێت بڕیاربدەن ئایا خەزعەلی و میلیشیا و حزبە سیاسیەکەی بە تیرۆرست لەقەڵەمبدەن یاخود نا. گەر عەسایب ئەهل ئەلحەق بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لە لایەن ئەمریکاوە لەقەڵەمبدرێن ئەوا لێکەوتەی دارایی و سیاسی خراپی دەبێت بۆ لایەنە شیعەکە بەڵام ئەمریکاش لەو کاتەدا چەند لایەنێکی شیعە توندڕەوەکان لەدەستدەدات کە لە ئێستادا پێویستی پێیانە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانیەکی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە بەرژەوەندی خۆی. لە چەند مانگی پێشوودا و دوای بەدەستهێنانی ١٥ کورسی پەرلەمانی، خەزعەلی ڕایگەیاند کە ئەو هیچ وەلائێکی بۆ ئێران نیە، بەڵام دانپێدانانەکانی 10 ساڵ لەمەوبەری دەریانخستوە کە خەزعەلی دانی بەوەداناوە کە لەگەڵ ئێران‌دا دەستی تێکەڵکردوە و هێزە میلیشیاییەکەی چەک و ڕاهێنانی لە لایەن ئێرانەوە پێکراوە تا دژی هێزە ئەمریکیەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان چالاکی سەربازی ئەنجامبدەن و فشاریان بکەنە سەر عێراق بەجێ بهێڵن. تا لە ساڵی ٢٠١١ دا هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا عێراقیان بەجێهێشت دوای ئەوەی باراک ئۆباما و نوری مالیکی نەگەیشتنە ڕێکەوتن تا هێزە ئەمریکیەکان لەو وڵاتە بمێننەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکە کە لە ١٨/٦/٢٠٠٧ دا نوسراوە خەزعەلی دانی بەوەداناوە کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە لە سێ سەربازگەی نزیک تارانی پایتەخت چەکدارە عێراقیە شیعەکان مەشقیان پێکراوە و خۆی سەردانی سەربازگەکانی کردوە. بە پێی زانیاری ڕاپۆرتەکە حزبوڵای ئێرانی و لوبنانی ڕابەرایەتی مەشقەکانیان کردوە، ئێرانیەکان پسپۆڕی شەڕی میحوەر و لوبنانیەکان پسپۆڕی شەڕی پارتیزانی و کۆڵان بەکۆڵانبوون. بە پێی دانپێدانانەکانی خەزعەلی، فەرماندە سەربازیە ئێرانیەکان بۆ میلیشیا شیعەکانیان دیارینەکردوە لە چ ئامانجێک بدەن بەڵام فرمانیان پێکردون کە لە بەسڕە لە هێزە بەریتانیەکان و لە باقی عێراق لە هێزە ئەمریکیەکان بدەن تا «زۆریان لێبکەن بکشێنەوە.» بۆ وەرگرتنی لێدوان ڕۆژنامەی واڵستریت جۆرناڵ پەیوەندیان بە حیزبی عەسایب ئەلحەقەوە کردوە و (قاسم ئەلدەراجی) کە یەکێکە لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی ئەو حزبەیە بە ڕۆژنامە ئەمریکیەکەی ڕاگەیاندوە کە ئەمریکا دەیەوێت دەستوەربداتە سیاسەتی عێراقەوە، ئەو دەڵێت «پێدەچێت ئەمریکا پلانی دانابێت بۆ لێدان لە عەسایب ئەهل ئەلحەق و شێخ قەیس خەزعەلیی ڕابەری حزب، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەو بە توندی دژی دەستێوەردانی دەرەکی لە سیاسەتی عێراقدا وەستاوەتەوە.» بە وتەی بەرپرسە ئەمریکیەکان خەزعەلی لەسەر پلانی ڕفاندنی چەند سەربازێکی ئەمریکی لە شاری کەربەلای باشوری بەغداد دەستگیرکراوە کە شکستی هێناوە و بەهۆی پێکدادانەوە پێنج سەربازی ئەمریکی بونەتە قوربانی. ئەو دانیبەوەداناوە کە پلانەکە لە لایەن ئێرانیەکانەوە ڕێکخراوە تا سەربازە ئەمریکیەکان بە بارمتە بگیرێن و بگۆڕدرێنەوە لەبەرانبەر چەند میلیشیایەکی موقتەدا سەدر کە ئەوکات لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دەستبەسەربون. لە ساڵی ٢٠٠٩ دا خەزعەلی ڕادەستی هێزە ئەمنیە عێراقەکان کرایەوە دوای ئەوەی بەڵێنیدا هێزە میلیشیاکەی چەک دابنێن، دوای ئەوەش لە لایەن هێزە عێراقیەکانەوە ئازادکرا. هیچ ئاماژەیەک بۆ ئەوە نیە کە لە میانەی لێکۆڵینەوە لەگەڵی خەزعەلی ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان بووبێتەوە بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا توشی دڵەڕاوکێ و پەرکەم بووە. لە ڕاپۆرتەکەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکادا هاتوە کە دوای پرسیارلێکردنی چەندبارە خەزعەلی دانی بەوەدا ناوە کە لەگەڵ موقتەدا سەدری سەرکردەی ئێستای لیستی سائیروندا بەیەکەوە سەردانی ئێرانیان کردوە و لە لایەن بەرپرسی پلە باڵای ئێرانەوە بینراون و داوای پارە و چەک و پاڵشتی سەربازیان کردوە. دواتریش لە ٢٠٠٥ دا جارێکی تر خەزعەلی چووەتەوە ئێران و ئەو کاتە لە لایەن ئێرانیەکانەوە پێی ڕاگەیەندراوە کە موقتەدا سەدر دەبێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات تا «شیعەکان دەنگی پێبدەن و بتوانن کۆنترۆڵی تەواوی وڵاتەکە و حکومەتی وڵاتەکە بکەن.» دواتر پەیوەندیەکانی خەزعەلی و سەدر تێکدەچێت و لە میانەی دانپێدانانەکانیدا کاتێک لە هۆکاری جیابونەوەی لە سەدر پرسیاری لێدەکرێت دەڵێت «ئەو (سەدر) خاوەن هیچ بەهایەک نیە و تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆی کاردەکات.» خەزعەلی هەروەها لەوکاتەدا بە ئەمریکیەکانی ڕاگەیاندوە کە چەند بەرپرس و سیاسەتمەدارێکی تری عێراقیش هەن کە سۆزداریان بۆ ئێران هەیە و لە ژێر کاریگەری ئەو وڵاتەدان، وەک نمونەش جەلال تاڵەبانی سەرۆکی کۆچکردووی عێراقی بە نمونە هێناوەتەوە. پەیوەندیەکانی عەسائیب ئەهل ئەلحەق و خەزعەلی لەگەڵ ئێران‌دا هێشتا بەهێزن و ئەمەش گرنگی بۆ ئەمریکا هەیە چونکە لە ئێستادا ئەو لایەنە لە مەیدانی سیاسی‌دا دەسەڵاتی پەرەی سەندووە و خاوەنی ١٥ کورسییە لە پەرلەمانی عێراق. قەیس هادی خەزعەلی، لە ساڵی ١٩٧٤ لە مەدینە سەدر لە رۆژهەلاتی بەغدا لە دایکبوە، دوای ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک سوپای مەهدی دامەزرا، بوو بە یەکیک لە سەرکردەکانی ئەو سوپایە کە دژی ئەمەریکا دەجەنگان. خەزعەلی لەساڵی 2004 لە سوپای مەهدی دوورخرایەوە، لەبەر ئەوەی گروپێکی تایبەت بە خۆی لەناو مەهدی دروستکردبوو. لە ساڵی ٢٠٠٥ بە شێوەیەکی نهێنی عەسائب ئەهل ئەلحەقی دامەزراند و لە 2007 دا لە بەسرە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دەستگیرکراو زیاتر لە دوو ساڵ لە گرتووخانەدا مایەوە و لە ٢٠٠٩ ئازادکرا. لە ساڵی ٢٠١١ دوای ئەوەی ئەمەریکا هێزەکانی لە عێراق کشاندەوەە. خەزعەلی بە فەرمی عەسائیب ئەهل ئەلحەقی راگەیاند. دوای بەشداریکردنی لە شەری دەژ بە داعش لە چوارچێوەی حەشدی شەعبی عەسائیب بوون بە گروپێکی سیاسی و لە ژیر ناوی لیستی سادیقون بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئایاری ٢٠١٨ی کرد‌و توانی ١٥ کورسی بەدەستبێنێت. قەیس خەزعەلی لە ساڵی ٢٠١٧ دوای ئەوەی داعش لە زۆربەی ناوچەکانی عیراق وەدەرنرا رایگەیاند بە «بەرگری ئیسلامی» ئامدەیە بۆ بانگەوزی ئیسلام و ئامادەکاری بۆ دەولەتێکی دادپەروەری ئیلاهی «صاحب الزمان» کە مەبەست لێی «مەهدی»یە کە ئەوان پێیانوایە لە کۆتایی دنیادا دەردەکەوێت و حاکمیکی دادپەروەر دەبێت ئەوەش بەپێی مەزهەبی جەعفەری.
ئەگەرچی سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى عێراق زۆرترین باخچه‌و سه‌وزایی تێدایه، بەڵام بەهۆی بێخزمەتیەوە له‌دوو ساڵدا دوو هەزار بنەدار وشکبوون سازدانى: مه‌عروف مه‌جید به‌پێى ئامارێکى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌کانى سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى عێراق شاری سلێمانی زۆرترین باخچه‌و سه‌وزایی تێدایه، هه‌روه‌ها زۆرترین ڕێژه‌ی باران بارینی لێده‌بارێت و نزمترین پله‌ی گه‌رمی تێدا تۆمارکراوه، بۆیه ئێستا سلێمانى لهستانداری جیهانی که لەسەدا 15یه ده‌رچووه و له‌و ڕێژه‌یه ڕووبه‌ری سه‌وزایی زیاتره. بەڵام بەهۆی بێخزمەتیەوە له دوو ساڵدا دوو هەزار دره‌ختی وشکبوون. سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌کان بۆ زیاتر سه‌وزکردنى شاره‌که له‌ئێستادا، به‌هۆی بێخزمهتییهوه، دوو هه‌زار بنه‌دار له‌باخچه‌کانی شاری سلێمانی له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا وشکبوون. کامه‌ران حه‌مه ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌کانی سلێمانی وتی "564 باخچه له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باخچه‌کانی سلێمانی هه‌ن و به‌شێکی زۆری باخچه‌کان مه‌ترسیی فه‌وتانیان لێده‌کرێت، هۆکاری ئه‌و مه‌ترسییه‌ی بۆ ئاونه‌دانی بنهدارهکان گه‌ڕانده‌وه، که‌ده‌بێ له‌سه‌ره‌تای مانگی شه‌شى هه‌موو ساڵێک له‌وه‌رزى هاویندا ئاوی دره‌خته به‌ته‌مه‌نه‌کان و له‌مانگی پێنج-یشدا نه‌مامه‌کان ئاوبدرێن" کامه‌ران حه‌مه ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌کانی سلێمانی وتیشی "به‌هۆی ئاونه‌دانی داره‌کانه‌وه، له‌ساڵی 2016 هه‌زار و 500 بنه‌دار وشک بوون و له‌ساڵی 2017شه‌وه 500 بنه‌داری دیکه وشکبوون، نیگه‌رانیی خۆی له‌و بارودۆخه نیشاندا و رایگه‌یاند، دیارنییه ئه‌مساڵیش چه‌ند داری دیکه وشکده‌بن" به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ست هاوڵاتی که‌وتوون، له‌ساڵى 2008 رێژه‌ى سه‌وزایی ناوشارى سلێمانى لەسەدا ١ بووه، ته‌نها 38 باخچه له‌سنورى به‌شى باخچه‌کاندا بونیان هه‌بووه، له‌ئێستادا له ساڵى 2018 رێژه‌ى سه‌وزایی له‌شارى سلێمانى لەسەدا 18ى تێپه‌راندووه‌و زیاد له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دار بونى هه‌یه. ئێمه 564 پارک و باخچه‌مان هه‌یه، به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى وه‌رمانگرتووه، ئێمه له لەسەدا 12 سه‌وزایی له‌ئه‌ستۆى ئێمه‌یه به‌و به‌شانه‌ى تر رێژه‌که لەسەدا 18یه. سه‌باره‌ت بهجیاوازییهکانى نێوان باخچه‌کانى سلێمانى و هه‌ولێر به‌ڕێوبه‌رى باخچه‌کانى سلێمانى وتى »جیاوازى زۆر هه‌یه، بۆنمونه به‌شێکى زۆرى باخچه‌کانى ئه‌وان دراوه به کۆمپانیا به‌ڵام له‌سلێمانى کارى وانه‌کراوه، قه‌یرانى دارایی له‌ماوه‌ى چه‌ندساڵى رابردوودا گرفتى زۆری بۆمان دروستکردووه. پێش قه‌یران له‌ساڵێکدا ده‌مانتوانى سێ ملیار دینار سه‌رف بکه‌ین ئێستا بۆ ساڵێک 120 ملیۆن بودجه‌مان هه‌یه، ساڵى 2016 مانگى 500 ملیۆن بۆ هه‌ولێر ته‌رخانکراوه ئێمه بۆ ساڵێک ئه‌و بڕه‌مان بۆ ته‌رخانکرابوو پێشیان نه‌داین. جیاوازیه‌کى تر ئه‌وان، 1280 کارمه‌ندیان هه‌یه ته‌نها بۆ پارکى سامى عەبدولڕەحمان، ئێمه بۆ پارکى ئازادى 50 کارمه‌ندمان هه‌یه. له‌ساڵی 2016 له‌مانگی 11 ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕاوه بۆ ئاودانی دره‌خته‌کان له‌ساڵی 2017 له‌مانگی 3/7 ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕاوه بۆ ئاودان له‌ساڵی 2018 له 4/8 ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕاوه بۆ ئاودان. له‌ساڵی 2016 ته‌نها له‌به‌شی باخچه‌کان، 1500 دره‌خت وشکبووه. له‌ساڵی 2017، 500 دره‌خت ووشکبووه. له‌ساڵی 2018 هێشتا ئاماره‌که دیار نییه. سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنى بۆچونى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ی باخچه‌کانى هه‌ولێر، ئاکۆ عه‌بدوڵا ره‌شید به‌رپرسى راگه‌یاندنى ئه‌ندازه‌ی پارکه‌کانى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئێمه له‌سنورى ناوشارى هه‌ولێر 365 پارک و باخچه له‌سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌یه، رێژه‌ى سه‌وزایی له‌شارى هه‌ولێر لەسەدا 16یه. سه‌باره‌ت بهگرفتى ئاودانى دره‌خته‌کان له‌وه‌رزى هاویندا وتى "گرفتمان هه‌یه به‌ڵام پێشوه‌خته ئێمه به‌رنامه داده‌ڕێژین بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و گرفته به ته‌نکه‌رى ئه‌هلى و ته‌نکه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، ئێمه کاتیشمان دیارى نه‌کردووه بۆ ئاودان، که‌ى پێویستى بوو ئه‌وا ئاو ده‌درێت ئه‌گه‌ر پێویست کات" سه‌باره‌ت بهوشکبوونى دره‌خته‌کانیان له‌وه‌رزى هاوین و نه‌بونى ئاو‌و به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌کانى گه‌رما، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ئه‌ندازه‌ی پارکه‌کانى هه‌ولێر ئاماژەی بەوەکرد ماوه‌ى دوو ساڵه هیچ دارێک له‌سنورى ئەوان وشک نه‌بووه‌و نه‌یان هێشتووه وشکبن. سه‌باره‌ت بهوشکبوونى دره‌خته‌کانى سلێمانى رێبوار ئه‌حمه‌د سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له‌پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتی وت "گرفتى وشکبوون یان زهردبونى دره‌خت و باخچه‌کانى سلێمانى په‌یوه‌ندى به‌ئیداره‌ى شار‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌کانه‌وه هه‌یه" ساڵى 2017 به‌هۆى نه‌بون و گرفتى ئاو به‌شێک لهگهڕهکهکانى ناوشاریش ئاوى خواردنه‌وه‌یان نه‌بوو، ده‌بوو ئه‌و کاته به‌به‌رنامه و پلان کاریان بکردایه، به‌هه‌ماهه‌نگى شاره‌وانى و باخچه‌کان و ئه‌ندامێکى پارێزگا ئه‌و کێشه‌یه‌یان له‌ڕێگه‌ى ته‌نده‌رینه‌وه چاره‌سه‌ر بکردایه، ناکرێ ئه‌وان له مانگى پێنج یان دواتر بیر له چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه بکه‌نه‌وه. بۆیه ئه‌و کێشه‌یه ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه.
یاد قوربانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەو هێزە میلیشیاییەی یەکینەکانی پاراتسنی گەل (یەپەگە) ڕابەرایەتی دەکات و ئەمریکا پاڵپشتی دەکات لە ئێستادا بوەتە بەشێک لە ڕووبەڕووبونەوەیەکی چارەنوسساز لە نێوان دوو لە بەهێز ترین هێزە سەربازیەکانی جیهاندا: ڕوسیا و ئەمریکا. هێزی سوریای دیموکرات بە ڕابەرایەتی شەڕڤانانی کورد سەرەڕمی شەڕی (داعش)بوون لە سوریا بەڵام لەگەڵ کزبونی ئاگربارانی جەنگ و بێهێزبونی داعش، پرسیار لەسەر داهاتووی ئەم هێزە دێتە ئاراوە. هێزە کوردیەکان دەبێت خۆیان ئامادەبکەن بۆ سوریای دوای کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە و گەڕاندنەوەی بەشار ئەسەد بۆ دەسەڵات. لە ڕاپۆرتێکی گۆڤاری (فۆرین ئەفێرز)ی ئەمریکیی تایەبەت بە بابەتە نێودەوڵەتیەکاندا هاتووە کە دوابەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا باشترین بژاردە گەیشتنە ڕێکەوتنە لەگەڵ ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سوریا. گەیشتنە ڕێکەوتن ئاسان نابێت چونکە هێزە کوردیەکان دەیانەوێت دەست بە دەستکەوتە سەربەخۆیی خوازەکانیانەوە بگرن و هاوکات ڕژێمەکەی ئەسەد دەیەوێت دووبارە دەسەڵاتی سێنتراڵی بەسەر سوریادا بسەپێنێتەوە، ئەم دوو بەرژەوەندیەش دژ یەکن. لەبەر جیاوازیی سەربازیی بەرچاو لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ڕژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی بێ هاوکاری ئەمریکیەکان مەترسیدارە، بە پێچەوانەوە کورد دەتوانێت کارتی فشاری سیاسی بەکاربهێنێت تا بگاتە ڕێکەوتن لەگەڵ ڕژێمی سوریا. کات لە بەرژەوەندی کوردەکانی سوریا نیە (ئارۆن ستاین)ی نوسەری ڕاپۆرتەکەی گۆڤاری (فۆرین ئەفێرز) پسپۆڕی سیاساتی نێوەدەوڵەتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ئەندامی دێرینی ئەنجومەنی ئەتڵەسیە، ئەو پێی وایە بارودۆخی جەنگی سوریا لە ئێستادا لەبارە بۆ کوردەکان تا بیقۆزنەوە لە بەرژەوەندیی خۆیان. ڕژێمی سوریا‌و هاوپەیمانەکانی ئامادەکاری دەکەن بۆ گرتنەوەی پارێزگای ئیدلیب کە بەدوایین پێگەی بەهێزی ئۆپۆزسیۆنی سوری دادەندرێت؛ ئەم هەڵمەتە سەربازیە زۆر دەخایەنێت و دوای شەڕەکە هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ڕووی سەربازیەوە لاوازدەبن، ئەم کاتەش بە کاتێکی نمونەیی دانراوە تا کوردەکان و هاوپەیمانە ئەمریکیەکانیان فشاربکەن و داوای دانوستان بکەن لەگەڵ ئەسەد چونکە کاتێکە کە بەرانبەرەکانیان بێهێزترن لە دۆخی ئاسایی خۆیان. بەڵام گەر کات بدرێت بە هێزەکانی ڕژێم دووبارە ڕیزەکانیان ڕێکبخەنەوە ئەوا کارتە سیاسیەکەی کوردەکان نامێنێت و بەسەردەچێت. بە کورتی، کوردەکان دەبێت بێهێزیی کاتیی ڕژێمی سوری بقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان. ستاین لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت کە هەرچەندە شەڕڤانە کوردەکان لە ڕووی سەربازیەوە بەتوانا و ڕێکخراون و ئەزمونی چەند ساڵەی شەڕی داعشیان هەیە، بەڵام بەرگریکردنیان لە شاری عەفرین ئەوەی پیشانداین کە ئەمە تەنها بەس نیە و ئەوان لە ڕووی سەربازیەوە ناتوانن بەرانبەر سوپای بێشوماری وڵاتان تا سەر خۆیان ڕابگرن و پێویستیان بە دۆستە، دۆستایەتی ئەمریکاش بۆ ئەوان گرنگیەکی زۆری هەیە. هەرچەندە ڕەنگە هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕی بردنەوەیان پێ نەکرێت لەگەڵ ڕژێمەکەی ئەسەد بەڵام دەتوانن لە کاتی بێهێزی ئەسەدا زیانی سەربازی زۆری پێبگەیەنن، لەبەر ئەم هۆکارەیە کە ئەسەد تا بتوانێت نایەوێت لەگەڵ کوردەکان خۆی تاقی بکاتەوە. بڕیارە لەم رۆژانەدا هێرشی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای ئیدلیب لە لایەن ڕژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانیەوە دەستپێبکات و شەڕێک دەبێت کە ڕوسیا و ئێران و تورکیاش تیای بەشدار دەبن. ئیدلیب دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و زۆرینەی دانیشتوانەکەی کە بە ملیۆنان کەس دەبن بە نەتەوە عەرەبن و بە هەزاران شەڕکەری سەر بە گروپە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری لێ نیشتەجێیە. ستاین پێی وایە کە کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگاکە کارێکی قورس نیە بۆ ڕژێمی سوریا بە پاڵپشتی تۆپخانە و فڕۆکەکانی ڕوسیا بەڵام گەڕانەوەی ئاشتی و نەهێشتنی ئەندامانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن زیانی زۆری مادی و گیانی بە سوپای سوریا دەگەیەنێت. لە سەرەتای جەنگی سوریاوە هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە بە تایبەتی سڵیانکردۆتەوە لەوەی ڕووبەڕووی ڕژێمەکەی ئەسەد ببنەوە و بە پێچەوانەوە ئەسەد شەڕی لەگەڵ نەیارەکانی دەکرد و هێزە کوردیەکانیش سەرقاڵبون بە شەڕی داعشەوە. لە ڕاپۆرتە شیکاریەکەدا هاتوە کە ئەم بەرهەڵستینەکردنەی کوردەکان و هاوکات جەنگان دژی داعش وایکردوە ڕژێمی سوریا واز لە کوردەکان بێنێت شانبەشانی ڕژێم دەسەڵات پەیدابکەن و بە شێوەیەکی گشتی ڕێگری لێ نەکردون، بەڵام بەرەو کۆتایی هاتنی جەنگ دەبێت ڕێکەوتنێک هەبێت لە نێوان ئەسەد و کوردەکان چونکە کوردەکان ئۆتۆنۆمیان دەوێت و ڕژێمیش دەیەوێت حوکمی سێنتراڵی بەسەریاندا بسەپێنێت. ڕێکەوتنەکە چۆن دەبێت؟ بە پێی پێشبینیەکانی گۆڤاری (فۆرین ئەفێرز) هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئێستا فەرمانداری کانتۆنەکانی خۆیان دەکەن لە ڕۆژئاوای کوردستان داوا لە ڕژێمی سوریا دەکەن تا دەسەڵات دابەشبکرێت لە سوریای نوێ‌دا، خۆبەڕێوەبەری بوونی هەبێت و دەسەڵاتدارییەکی سێنتراڵی نەبێت، بە پێچەوانەشەوە ڕژێمی ئەسەد هەوڵ دەدات تا بتوانێت دەسەڵاتدارییەکی سێنتراڵی بسەپێنێت و هەموان بهێنێتەوە ژێر ڕکێفی خۆی. جیاوازیی هێزی سەربازی نێوان هێزە کوردەکان و ڕژێمی سوریا وای کردوە لە ئێستادا کوردەکان پشت بە ئەمریکا ببەستن تا هاوپەیمانیان بێت و هاوکات لەگەڵ فشاری سیاسی خۆیاندا بیانگەیەنێت بە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەسەد، بەڵام ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڕیارێکی جێگیری نەبوە لەسەر ئەم بابەتە و زیاتر لە ڕوانگەی کێشەی ئێرانەوە تەماشای سوریا دەکات وەک لە کێشەی کورد. لە کۆتاییدا کێ دۆستی کوردەکان دەبێت؟ ستاین لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا پێشبینیەکانی دەخاتە ڕوو و دەڵێت «گەیشتنە دانوستان ئاسان نابێت. ئەسەد و کوردەکانی سوریا بیروباوەڕی تەواو جیاوازیان هەیە لەسەر پێکهاتە و سیستەمی سوریای نوێ دوای تەواوبونی جەنگ. کوردەکان دوای شەڕی ئیدلیب کارتێکی فشاری سیاسیان بەدەستەوە دەبێت کاتێک ڕژێم تەواودەبێت لە شەڕێکی سەخت و بێهێزە، بەڵام کە ڕژێم ڕیزەکانی ڕێکخستەوە کوردەکان ئەم فشارە سیاسییە لەدەستدەدەن. گەر کوردەکان ئەم هەلەشیان نەقۆستەوە ئەمریکا دەتوانێت پێگەی کوردەکان بەهێزتر بکات لەسەر مێزی دانوستان گەر بڕیار بدات پشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بگرێت. گەر نا، کوردەکان دەبێت ڕازیبن بە مەرجەکانی ڕژێم دوای ئەوەی ئەمریکا سوریا جێدێڵێت، گەر ڕازیش نەبن ڕووبەڕووی شەڕێک دەبنەوە کە پێیان ناکرێت.»