سازدانی: هاوڵاتی فرێدریکە گیردینک، ژنە ڕۆژنامەنوس و نوسەرێکی هۆڵەندیە و بۆ ماوەی نزیکەی 10 ساڵ تەنها ڕۆژنامەنوسی بیانی بوە کە لەشاری ئامەدی باکوری کوردستان جێگیربووە. دوای دەستگیرکردن و دەرکردنی لەتورکیا لەساڵی ٢٠١٥دا، دووبارە دەگەڕێتەوەو لە ٢٠١٦دا وەک ڕۆژنامەنوسێکی بیانی ماوەی ساڵێک لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە بەسەردەبات. لەئێستادا کتێبێکی بەناوی «ئەم ئاگرە هەرگیز نامرێت – ساڵێک لەگەڵ پەکەکە» بڵاوکردۆتەوە کە لەمانگی پێنجی ئەمساڵدا بەزمانی هۆڵەندی چاپکراوە. ئەم کتێبەی دەبێت بەدوەم کتێبی لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بەدۆزی کورد، پێشتر کتێبێکی بەناوی «ڕەشەکوژی ڕۆبۆسکیەوە» چاپکردوەو لە چاوپێکەوتنێکی پێشتریدا لەگەڵ لەساڵی ٢٠١٤دا ڕایگەیاند کە «ئەردۆغان بەرپرسە لەڕەشەکوژیەکە». لەچاوپێکەوتنێکی تایبەت بە هاوڵاتی دا هۆکاری دەرکردنی لەتورکیا و چیرۆکی ساڵێک ژیان لەگەڵ پەکەکەو بیروڕاکانی لەسەر تورکیا‌و پەکەکەو هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو. هاوڵاتی: هۆکاری دەستگیرکردن و دەرکردنت لەتورکیا چی‌بوو؟ فرێدریکە: دوای ئەوەی لەسێپتەمبەری ٢٠١٥دا لەگەڵ گروپێکدا خۆپیشاندانێکمان کرد‌و بەربەستێکی مرۆییمان دروستکرد لەناوچەی یوکسیکۆڤا لەشاری هەکاری، لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی تورکیاوە دەستگیرکراین و ئاگادارکراینەوە ئەو ناوچەیەی ئێمە لێیبوین هاتنە ناوەوە بۆی قەدەغەبوە. لەڕاستیدا من ئاگاداری ئەوە نەبووم کەچونە ناوچەکە قەدەغەبوە، ڕەنگە گەر بمزانیبایە نەچومایەتە ئەوێ، لەوانەشبوو هەر ڕۆشتبام! بەهەرحاڵ ماوەی دوو شەو لەگەڵ ٣٠ کەسی تر بەو هۆکارە دەستگیرکراین. دوابەدوای بەربوونم، بەتۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و با ری مەدەنی و مەترسییەک لەسەر تەندروستی گشتی» لەلایەن دوو جەندرمەی تورکەوە برام بۆ ڤان و لەوێوە بەرەو ئیستەنبوڵ و سواری فڕۆکەیەک کرام و نێردرامەوە بۆ ئەمستەردام.هاوڵاتی: کەی گەڕایتەوەو چۆن پەیوەندیت بەپەکەکەوە کرد؟ فرێدریکە: دەمویست بگەڕێمەوە بۆ باکوری کوردستان. دوای دوو مانگ لەدەرکردنم، لەنۆڤەمبەری ٢٠١٥دا گەڕامەوە. کاتێک گەڕامەوە بیرۆکەیەکی شێتانەم بۆ هات کەساڵێک لەگەڵ پەکەکە بەسەربەرم و کتێبێک لەو بارەیەوە بنوسم. یەکەم ڕۆژنامەنوسی بیانیم کە بۆ ماوەیەکی وا دوورودرێژ لەگەڵ پەکەکە مابێتمەوە. هەوڵمداوە لە کتێبەکەمدا وەک ڕۆژنامەنوسێک هۆکاری چەکهەڵگرتنی پەکەکەو هەبونی ژنێکی زۆر لەو هێزەداو باسی منداڵەکانی تەمەنیان ژێر 18 ساڵە لەو هێزەدا بخەمەڕوو. پەکەکە لەبەرانبەر مانەوەو کارکردن لەسەر کتێبەکەم وەک ڕۆژنامەنوسێک لەگەڵیان تەنها یەک داواکارییان لێم هەبوو ئەوەش ئەوەبوو کە لەو ڕێنماییە ئەمنیانە لانەدەم کە بۆم دادەنێن و منیش داواکەیانم جێبەجێکردو کێشەیان لەگەڵم نەبوو. زیاتر هەوڵمدەدا لەگەڵ گەریلاکان بدوێم وەک لەفەرماندەرەکانی پەکەکە، بەڵام لەگەڵ هەندێک لە پلەباڵاکانیش قسەمکردووە. هاوڵاتی: ڕات چیە بەرانبەر بەفیکری پەکەکە؟ پێت وانیە بەدروشمی وەک «بێ سەرۆک ژیان نابێت» شێوازێک لە شەخسپەرستی و چەقبەستوویی فیکری لەنێو ڕێخراوەکەدا بونی هەبێت؟ فڕێدریکە: پەکەکە توانی فیکری سیاسیی خۆی لەساڵی نەوەتەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێت دوای ئەوەی بینیان چۆن سۆسیالیزم لەمەیدانی سیاسی‌دا فەشەلی هێناو بوو بەهۆکاری دروستبوونی حوکمی تۆتالیتاری و ڕەشەکوژی. گۆڕانکاری فیکری لەپەکەکەدا زۆر ڕوویداوە، هەتا پەکەکە لەئێستادا خەونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی تێپەڕاندوە. بەڕای من پەکەکە گۆڕانکاری فیکری بەردەوامی بەخۆیەوە دیوەو هیوادارم ڕۆژێک ببینم دەوڵەتێکی تورکیا نەختێک وەک ئەوان بتوانن لەهەڵەو شکستەکانی خۆیانەوە فێرببن و واز لەو فیکرە فاشیستەیان بهێنن. زۆر لەگەڵ گەریلاکاندا لەسەر دروشمی «بێ سەرۆک ژیان نابێت دواوم». ئەوان زیاتر وەک کەسێک بیر لە ئۆجالان ناکەنەوە و چەمکی سەرۆک وەک هەموو ئەو بیروباوەڕو پرینسیپانە دەبینن کەئۆجالان دروستیکردوە. ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کەسەرۆک نەمێنێت ئەمانیش نامێنن، دروشمەکە سومبولی فیکری ئۆجالان و بەرخودانە. هەندێک لەگەریلاکان وا هەستدەکەن کەبون بەپەکەکە ژیانێکی نوێیان پێبەخشراوە و ئەمەش بەهۆی ئۆجالانەوە بووە. هاوڵاتی: ئایا پەکەکە منداڵی ژێر ١٨ ساڵان وەک گەریلا وەردەگرێت؟ ڕات لەسەر ئەمە چیە؟ فرێدریکە: چاپتەرێکی کتێبەکەم تایبەتکردووە بەم باسە. بەکورتی، کاتی خۆی وامدەزانی هەرکەسێک بچێتە چیاکان و ببێت بەپەکەکە لەوێ شەڕ دەکات و دەکوژرێت. بەڵام لەڕاستیدا سەرانسەری کوردستان ئاشتی تێدا نیەو حوکمی زۆرداری لەهەموو جێیەک هەیە. باشوری کوردستان لەم ڕووەوە جیاوازیی هەیە بەڵام لەوێش سیستەمی حوکمڕانی گەرەنتی ژیانێکی ئازاد ناکات، بۆ نمونە گەر لەگەڵ حزبە دەسەڵاتدارەکاندا نەبیت ئەگەری بەدەستخستنی کارێکی باشت کەمە. گەریلاکان دەڵێن لە ١٤ و ١٥ ساڵیەوە دەکرێت یەکێک ببێت بەگەریلا، ئەمە لەوانەیە لای ئێمە فیکرێکی بێمانابێت بەڵام ئەوان پێیان وایە تاکەمتر لەسیستەمی سەرمایەداری بمێنیتەوە زیاتر دەستەمۆی دەستی سەرمایەداری دەبیت. کاتێک قسەم لەگەڵ جەمیل بایک کرد ئەمەی ڕەتکردەوەو وتی ئێمە لەئێستادا گەریلاکانمان تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵانن. بەڵام لەڕاستیدا دەستنانێن بەڕووی خەڵکی ژێر هەژدە ساڵەوە گەر زۆر منداڵ نەبێت بەڵام سەرەتا وانەیان پێدەوترێت و ڕاهێنانیان پێدەکرێت تادەگەنە تەمەنی ١٨ ساڵان ئینجا دەبرێنە بەرەی شەڕ. یاسایە کەهیچ گەریلایەک لە ەرەی شەڕ نیە کەژێر ١٨ ساڵان بێت. هاوڵاتی: ڕات چیە بەرانبەر پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا‌و پەکەکە؟ هەرێم چۆن دەتوانێت هاوسەنگی ڕابگرێت لەنێوان پاڵپشتیکردنی کوردانی باکورو بەرژەوەندیەکانی لەگەڵ تورکیادا؟ فرێدریکە: پەیوەندی هەرێم و تورکیا جێی شەرمە. بارزانی سەربەخۆیی دەوێت بەڵام بەتەواوی پەیوەستە بەتورکیاوە. گەر ئەردۆغان بیەوێت سبەی دوکانی شمەکەکانی کوردستان بەتاڵ دەکات، هەرێمی کوردستان تەواو دەستی بەستراوەتەوە. هەرێم ڕێگا دەدات سوپای تورکیا بێت لەهەرێمدا مانۆڕی سەربازی بکات و هێرش بکاتە سەر دێهاتە کوردەکان. باخوێنەران ئەم هەڵسوکەوتەی هەرێم هەڵبسەنگێنن. هەرێمی کوردستان ناتوانێت هاوسەنگی بەم شێوەیە ڕابگرێت. گەندەڵی هێندە سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستانی تەنیوە کە بەهیچ شێوەیەک ناتوانن پاڵپشتی گەلەکەیان لە باکور بکەن. هەموو وشەیەکی پاڵپشتیی باشور بۆ باکور، هەموو شاندێکی باکور کەدەیبینن، شانۆییەک زیاتر هیچی تر نیە. گەر گۆڕانکاریەکی سەرتاسەری لەباشور ڕوونەدات ئەمە ناگۆڕدرێت، منیش پێشبینی گۆڕانکاریەکی وا ناکەم. پرۆفایل فرێدریکە گیردینک لەساڵەکانی نێوان ١٩٨٨ و ١٩٩٢دا لەهۆڵەندا کۆلێجی ڕۆژنامەوانی خوێندوەو دوابەدوای ئەوە لەچەند گۆڤارێک لەهۆڵەندا کاری کردوە. لەساڵی ٢٠٠٠-ەوە وەک ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆ دەستی بەکارکردوە. ساڵی ٢٠٠٦ ڕوودەکاتە تورکیا‌و لەوێ لەچەند شارێکی جیاواز کاردەکات و دوایی دەچێتە ئامەدو وەک تاکە ڕۆژنامەنوسی بیانی لەوێ کاردەکات. لەساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ ماوەی ساڵێک وەک ڕۆژنامەنوسێک مایەوە لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە. ئێستا لەهۆڵەندا جێگیرەو خاوەنی دوو کتێبە لەسەر کورد: -ڕەشەکوژی ڕۆبۆسکی (٢٠١٤) - ئەم ئاگرە هەرگیز نامرێت – ساڵێک لەگەڵ پەکەکە (٢٠١٨) کە لەئێستادا بەهۆڵەندی چاپدەکرێت و بەمنزیکانە بڕیارە بۆ ئینگلیزی وەربگێڕدرێت.
شاناز حه‌سه‌ن نه‌خۆشخانه‌ى چاندنى مۆخ له‌سلێمانى له‌ئێستادا بوه‌ته جێگه‌ى هیواى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى که‌پێویستیان بهچاندنى مۆخ هه‌یه‌و رێگه‌ى دووری ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیان بۆ نزیکبوه‌ته‌وه. به‌وته‌ى پزیشکانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، له‌ئێستادا جگه لهپارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان، نه‌خۆش لهپارێزگاکانى تر‌ى باشور‌و ناوه‌ڕاستى عێراقیشه‌وه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن و نه‌شته‌رگه‌ریی روو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌که‌ن. مانگى رابردوو 100هەمین نەشتەرگەریی چاندنی مۆخ لەنەخۆشخانەی شەهید شاسوار لەسلێمانی بەسەرکەوتویی ئه‌نجامدرا که بەپێی ئامارەکانی نه‌خۆشخانه‌که 86%ی چاندنی مۆخ بۆ نەخۆشەکان سەرکەوتو بوە. نه‌خۆشخانه‌ى چاندنى مۆخ له‌سلێمانى بۆ یه‌که‌مجار له 27/6/ 2016 کراوه‌ته‌وه‌و تائیستا 102 نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى مۆخى تێدا ئه‌نجامدراوه، 61ى لهڕهگهزى نێر، 41ى ره‌گه‌زى مێ، له‌و ژماره‌یه‌ش 71 که‌سیان له‌خۆیه‌وه مۆخى بۆ وه‌رگیراوه‌و 31 که‌سیشیان لهیهکێکى تره‌وه بۆى وه‌رگیراوه. له‌کۆى ئه‌و 102 چاندنه، 75 نه‌خۆشیان شێرپه‌نجه‌ى خوێنیان هه‌بووه‌و 27 که‌سه‌که‌ى تریشیان نه‌خۆشى تالاسیما بووه‌و 53 نه‌خۆشیان دانیشتووى پارێزگاى سلێمانى بون و 49 نه‌خۆشه‌که‌ى تریش، نه‌خۆشى پارێزگاکانى تربون. یوسف عیماد، منداڵێکى نه‌خۆشى تالاسیمایهو له شه‌ش مانگ دواى له‌دایکبونیه‌وه تائێستا کهتهمهنى نۆ ساڵانه، ده‌بوایه به‌رده‌وام مانگى دووجار خوێنى تێبکرایه، ئێستاش نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنى مۆخى بۆ ئه‌نجامدراوه. یوسف، ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ر یه‌کێک لهقهرهوێڵهکانى نه‌خۆشخانه راکشابوو، به‌ڵام دڵى هه‌ر له‌لاى یارییکردن بوو له‌لاى هاوڕێکانى و ماڵى خۆیان بوو، زوو زوو بهپورى ده‌وت کهچاودێرى ده‌کرد «که‌ى ئه‌ڕۆمه ماڵه‌وه، حه‌زم لهشفتهیه«. دایکى یوسف، به‌هۆى زۆر شه‌که‌تى و زۆر ماندویی و مانه‌وه‌یان له‌نه‌خۆشخانه، چوه‌ته‌وه ماڵى خۆیان تاپشوویهک بدات، له‌برى ئه‌و خوشکه‌که‌ى به‌دیار یوسفه‌وه له‌نه‌خۆشخانه دانابوو. عه‌تیه پورى یوسف وتى «زۆر سه‌خته منداڵێک گه‌وره بکه‌یت، کهنهخۆشیهکى ئاوا سه‌ختى هه‌بێت، هه‌ربۆیه به‌هۆى هیلاکى دایکیه‌وه، ئێستا منى لام و دایکیم نارده‌وه تاپشوویهک بدات». وتیشى «ماوه‌ى مانگێکه به‌رده‌وام له‌نه‌خۆشخانه ده‌مێنینه‌وه‌و پێویستى به‌چاودێرى ورد هه‌یه«. له‌کاتى سه‌ردانیکردنى ئه‌و جۆره نه‌خۆشانه رێنمایی په‌یامنێرى کرا که‌پێویسته له‌به‌ر ته‌ندروستى نه‌خۆش ده‌ست و هه‌موو که‌لوپه‌له‌کانى کارکردنمان پاکژبکرێنهوهو جلوبه‌رگى تایبه‌ت بپۆشین. عهتیهى پورى یوسف، لهدهموچاویدا ئه‌وه ده‌خوێنرایه‌وه کههیوایهکى بهچاکبونهوهى خوشکه‌زا نۆ ساڵانه‌که‌ى هه‌یه‌و به وت «ئه‌وه سێ رۆژه چاندنهکهى بۆ کراوه‌و پشت به‌خوا به‌م چاندنه رزگارمان ده‌بێت و خوشکه‌زا نازداره‌که‌م چاکده‌بێته‌وه«. ئه‌و نهشتهرگهریهى که له‌م نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌نجامده‌درێت برتییه لهچاندنى مۆخى ئێسقان، لهیهکێکى ساغه‌وه بۆ که‌سێک کهنهخۆشى شێرپه‌نجه‌ى خوێن، یاخود تالاسیماى هه‌بێت. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى کهپێویستى بهچاندنى مۆخ هه‌یه، دوو جۆر چاندن هه‌یه، چاندنى مۆخى ئیسقان له‌خۆیه‌وه بۆ خۆى، واته نه‌خۆشێکى شێرپه‌نجه‌ى خوێن کهچارەسەری کیمیایی ده‌درێتێ و به‌ره‌و چاکبونه‌وه ده‌چێت، به‌دڵنیاییه‌وه دروستدهبێتهوهو بۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام نه‌خۆشى تالاسیما یاخود ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى کهشێرپهنجههى خوێنیان هه‌یه و تواناى ئه‌وه‌یان نیه کهمۆخى خۆیان بۆ به‌کاربهێنرێت، چونکه لاوازبوون و به‌رگرییان نه‌ماوه، بۆیه له‌ڕێگه‌ى خوشک یان برایه‌کیه‌وه چاندنهکهى بۆ ده‌کرێت. به‌وته‌ى ئه‌و پزیشکانهى ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ئهنجامئهدهن، پێویسته ئه‌و ماوه‌یه‌ى کهمۆخهکه ده‌چێنرێته‌وه، لهمانگێکهوه تا 100 رۆژ له‌ژێر چاودێریدا بمێنێته‌وه، چونکه مهناعهى نه‌خۆشه‌که دێته خواره‌وه‌و بەرگری زۆر که‌م ده‌بێت، بۆیه پێویسته نه که‌س سه‌ردانى بکات و نه تێکه‌ڵی خه‌ڵک ببێت، چونکه له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت پژمهیهک ببێته‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسێک و به‌رگرى نه‌خۆشه‌که‌ش له‌و کاته‌دا سفره. پڕۆفیسۆر د.ئه‌نوه‌ر شێخه وه‌ک تاکه پزیشک له‌هه‌رێمى کوردستان و پسپۆڕ له‌بوارى چاندنى مۆخ، ماوه‌ى 16ساڵه گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان و خه‌ریکى پێگه‌یاندنى پزیشکى زیاتره له‌و بواره‌داو له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و 113 پزیشک بڕوانامەیان وەرگرتووە. ئه‌نوه‌ر شێخه به راگه‌یاند «به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێستا زۆربه‌ى ئه‌و پزیشکانهى پێمگهیاندوون له‌و بواره‌دا له‌نه‌خۆشخانه‌که کارده‌که‌ن و بونه‌ته پسپۆر له‌و بواره‌دا». ئه‌م پسپۆڕه ئه‌وه‌شى وت «له‌و 102 نهشتهرگهرییهى کهئهنجاممانداوه بۆ نه‌خۆشه‌کان، تائێستا 86 نه‌خۆشیان چاکبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش شتێکى زۆر دڵخۆشکه‌ره بۆ نه‌خۆشییه‌کى کوشنده‌ى وه‌ک شێرپه‌نجه«. ئه‌و پزیشکه پسۆڕه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد له‌ئیستادا نه‌خۆشێکى زۆرى تالاسیمایان هه‌یه کهپێویستى بهچاندنى مۆخ هه‌یه‌و زهختێکى زۆریان له‌سه‌ره و لهپارێزگاکانى تر‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقه‌وه سه‌ردانیان ده‌که‌ن. پێشتر هه‌ر نه‌خۆشێک بۆ چاره‌سه‌رى چاندنى مۆخ دهچووە ده‌ره‌وه‌ى وڵات و تێچووى هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک که له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌نجامدراوه 40 بۆ 50 هه‌زار دۆلارى تێده‌چوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویست بوو 100 رۆژ له ده‌ره‌وه بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌ئیستادا هه‌مان نه‌شته‌رگه‌ریی به نرخێکى زۆر که‌متر ئه‌نجام ده‌درێت. د. ئه‌نوه‌ر شێخه وتى «هه‌موو نه‌خۆشێک کهچاندنى مۆخى بۆ ده‌کرێت له‌ئێستادا لاى ئێمه ته‌نها 20 هه‌زار دۆلارى تێده‌چێت. هه‌ر نهشتهرگهریهکى چاندنى مۆخیش دوو پزیشکى سه‌ره‌کى و 10 پزیشکى لاوه‌کى کارى تیادادهکهن». به‌وته‌ى به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌ى چاندنى مۆخ له‌سلێمانى له‌ئێستادا هیچ حاڵه‌تێک نیه که له‌م نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌رى بۆ نه‌کرێت و ده‌رمان و چهرهسهرهکان وه‌ک نه‌خۆشخانه‌کانى ده‌ره‌وه‌یه‌و جیاوازى نییه، هه‌موو ده‌رمان و که‌ره‌سته‌کانیان پرتوگالى و ئه‌مریکى و به‌ریتانى و ئه‌ڵمانیه. شوکریه قادر ته‌مه‌ن 48 ساڵان ماوه‌ى پێنج مانگه له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ماوه‌ته‌وه‌و مانگى دوو بۆ سێ ده‌رزى کیمیاییان بۆ کردووه، به‌چاوى پڕ لهفرمێسکهوه چیرۆکه‌که‌ى خۆى بۆ ده‌گێڕایه‌وه وتى «هه‌موو به‌یانییه‌ک به‌و هیوایه‌وه چاوم ئه‌کرده‌وه، کهتاڵهکانى قژم ههڵنهوهرێت و وه‌ک جارانم لێبهاتایهتهوه، ئاواته خوازبووم ئه‌و نه‌خۆشیه‌م خه‌ونێک بوایه‌و بهاتنایه سه‌ر ده‌موچاوم و خه‌وه‌که‌یان لێ تێکبدامایه«. شوکرییه ئه‌گه‌رچى دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى کیمیایی هیواى چاکبونه‌وه‌ى بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابێته‌وه، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنى مۆخى بۆ ئه‌نجامدراوه. وتى «نهشتهرگهریهکهم ده‌بوو لهمۆخى که‌سێکى تره‌وه وه‌ربگرم، منیش لهمۆخى براکه‌م وه‌رگرت و بۆیان چاندووم». وتى «ئه‌م چاندنه نیعمه‌تێکى گه‌وره‌یه، بۆ توشبوانى شێرپه‌نجه، هیوایه‌که له‌وپه‌ڕى بێهیوایدا».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم هاوڵاتی: بۆچى گۆڕان و هاوپه‌یمانى و کۆمه‌ڵ که‌پێشتر وه‌ک به‌ره‌یه‌ک خۆیان نمایشکرد، نه‌بونه یه‌ک لیست بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف ئه‌و پرسه له‌سه‌ره‌تادا زۆر به‌باشى چوهپێشهوه ته‌نانه‌ت گه‌شت به‌وه‌ى رێککه‌وتنێکیش ئیمزا بکرێت له‌نێوان هه‌رسێ جوامێر ( به‌رهه‌م ساڵح، عه‌لى باپیر، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى)، به‌ڵام به‌دوایدا ئیراده بۆ ئه‌و رێککه‌وتنه لاواز بوو له‌لایه‌ن هه‌موو تهرهفهکانهوه، له‌ناو گۆڕانیشدا موناقه‌شه‌یه‌ک دروستبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بچینه ناو هه‌ڵبژاردن بههاوپهیمانى یا به لیستى جیا، لهجڤاتى نیشتمانى هاوپه‌یمانێتى ره‌ئى زۆرینه‌ى نه‌هێناو زۆرینه ره‌ئى وابوو به‌لیستێکى جیا به‌شدارى بکه‌ین، ده‌رفه‌ت زۆر که‌م بوو بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه. هاوڵاتی: پێتوایه دروستنه‌کردنى ئه‌و به‌ره‌یه پارتى وه‌ک حزبى حاکم له‌هه‌رێمى کوردستان هێشته‌وه؟ عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف: دروستنه‌کردنى ئه‌و به‌ره‌یه بۆ هاوپه‌یمانێتى له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، هه‌ڵه‌یه‌کى ستراتیژى گه‌وره بوو له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه لاى که‌مى ئه‌گه‌ر بکرایه ئومێد‌و هیوایه‌ک بۆ خه‌ڵک ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردن و مونافسێکى به‌هێز ده‌بوو بۆ یه‌کێتى و پارتى. ئومێدێک په‌یداده‌بوو که‌پارتى له‌هێزى یه‌که‌مه‌وه ببێته هێزى دوه‌م، کوشتى ئه‌م ئومێده کارێکى هه‌ڵه‌بوو کرا پێشوه‌خت دیارییه‌کمان دایه ده‌ست پارتى که‌تۆ هێزى یه‌که‌مى، بهنهکردنى هاوپه‌یمانێتى له‌نێوان (گۆڕان، کۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانى، یه‌کگرتوو) یان دوانه‌ى (گۆڕان، هاوپه‌یمانى). هاوڵاتی: ده‌رئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌دڵى گۆڕان نه‌بوو به‌تایبه‌ت که لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵاتیان به«ساخته‌کارى» تۆمه‌تبارکرد، ئێوه باسى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى هه‌موو ده‌نگه‌کانتان کرد، به‌ڵام نه‌کرا چى وه‌ڵامى ده‌نگده‌رانتان ده‌ده‌نه‌وه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى کۆتایى ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى ره‌سمى راگه‌یه‌ندراو ئه‌م دزى و ساخته‌کارییه راستکرایهوهو ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵک نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه جارێکى تر ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌که‌ینه‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێکه‌وه ره‌تبکرێته‌وه ناکرێت به‌شدارى پرۆسه‌ى په‌رله‌مان بکات، لاى که‌مى بۆ حورمه‌تى ده‌نگده‌رانى خۆمان به‌شبه‌حاڵى خۆم راموایه ده‌بێت بایکۆتى پرۆسه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکه‌ین، له‌ناو جڤاتى نیشتمانى هه‌ردوو رهئهکه هه‌یه بۆ به‌شدارى کردن یان بایکۆت، ئه‌مه‌ش جڤات بڕیارى له‌سه‌رده‌دات. هاوڵاتی: له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناکۆکى قوڵ هه‌یه‌و چه‌ند که‌سێک له‌وانه عوسمان حاجى مه‌حمود، قادر حاجى عه‌لى چونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ئایا ئه‌م کێشانه دواى کۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ریهه‌ڵدا؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: کاک نه‌وشیروان پێش مه‌رگى بهساڵێکیش هیچ کاروبارێکى سیاسى و رێکخراوه‌یى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى رانهپهڕاندوه، کاک نه‌وشیروان ساڵێکیش پێش مه‌رگى به‌پراکتیک رێکخه‌رى گشتى نه‌بوه، به‌شدارى له‌بڕیارى گۆڕاندا نه‌کردوه، کاره‌کانى خۆى راسپاردبوو به‌جڤاتى نیشتمانى و ئه‌نجومه‌نێک که‌ناویان نابوو ئه‌نجومه‌نى راوێژ. بۆیه کێشه‌کانى ناو گۆڕان له‌و کاته‌وه‌یه که‌کاک نه‌وشیروان سه‌فه‌رى به‌ریتانیاى کرد بۆ چاره‌سه‌ر، به‌داخه‌وه هاوڕێکانى کاک نه‌وشیروان نه‌یانتوانى وه‌کو پێویست جڵه‌وى بزوتنه‌وه‌که بگرن ئیداره‌ى بده‌ن، کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ى یه‌ک به‌دواى یه‌کیان کرد ئه‌مه وایکرد کێشه دروستبێت له‌ناو گۆڕاندا. کێشه‌کانى ناو گۆڕان په‌یوه‌ندى بهکهسهکانى ناو گۆڕانه‌وه نیه ئه‌وانه هه‌موو هاوڕێى کاک نه‌وشیروانن که‌سایه‌تى به‌ته‌جروبه‌و ئه‌زموونن و خه‌باتگێڕن، به‌ڵام جه‌وهه‌رى کێشه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌وهه‌رى روئیا‌و جیهانبینى بزوتنه‌وه‌که‌یه که‌ئێستا ئیراده‌و ئیداره‌ى بزوتنه‌وه‌که بهئەقڵیەتێک ده‌ڕوات ئه‌م ئەقڵیەته هه‌ڵه‌ى تێدایه. هاوڵاتی: به‌ڵام گروپێک هه‌یه که سه‌رپه‌رشتى ئه‌و ئەقڵیەتە ده‌کات که به‌هه‌ڵه باسى ده‌که‌ن؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌وه‌ى ئێستا جڵه‌وى سیاسه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئەقڵیەتێکە بۆ تهفرهقهى ناوخۆ به زیانى بیرى نه‌وشیروان مسته‌فا. هاوڵاتی: ئایا عوسمانى حاجى مهحمودو قادر حاجى عه‌لى یه‌ک بۆچونیان هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان تا ئه‌وکاته‌ى چونه‌ته ماڵه‌وه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: له‌ڕاستیدا ئه‌و پرسیاره حه‌قه ئاڕاسته‌ى خۆیان بکرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و سه‌رکردانه‌ى گۆڕان به‌هاوڕێم ده‌زانم، ته‌نها ره‌ئى خۆم ده‌ڵێم له‌سه‌ر ئه‌م پرسه. کاک عوسمانى حاجى مه‌حمود له‌گه‌ڵ کاک قادر حاجى عه‌لى که ناویان پێکه‌وه ده‌برێت له‌ڕاستیدا بیرکردنه‌وه‌یان جیاوازه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان، ئه‌وه‌نده‌ى بزانم سه‌ریان نه‌ناوه به‌یه‌که‌وه زویر بن و ئیستقاله بنوسن، کاک عوسمان کۆمه‌ڵێک بیرکردنه‌وه‌و رێگاى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى گۆڕان، زیاتر له‌ساڵێک پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست له‌کارى خانه‌ى راپه‌راندن بکشێنێته‌وه به‌نوسراو کۆبونه‌وه باسى کردووه گه‌شته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى نوسراوه‌کانى و بۆچونه‌کانى له‌کۆبونه‌وه‌کاندا ناگاته ئه‌نجام و هیچى لێ سه‌وز نابێت، پێى باشتر بوو له‌م قۆناغه‌دا ده‌ست له‌خانه‌ى راپه‌راندن بکشێنێته‌وه مه‌سئولیه‌تى مێژویى هه‌ڵنه‌گرێت و وازی هێناوەو لەماڵی خۆی دانیشتوە. که‌متر ئاگام لهنیگهرانیهکانى قادر حاجى عه‌لی-یه، خۆى سه‌رۆکى لیژنه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بوو، ئه‌و لیژنه‌یه کاندیده‌کان و به‌رنامه‌و کاروبارو بانگه‌شه‌کان خۆى به‌ڕێوه‌ى بردوه، به‌ڕاستى لهنیگهرانیهکانى تێناگه‌م، هه‌تا پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو که‌سانێکى زۆر نیگه‌ران بوو له لیژنه‌که‌ى کاک قادر، دواى ئه‌نجامه‌کان ره‌خنه‌کان زیاتر لهلیژنهکهى ئه‌و بوون. راستیه‌کیش هه‌یه کاک عوسمان له‌و سهرووهخته ئیستقالهیدا، که کاک قادر له‌سه‌رۆکایه‌تى لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌کاربوو، به‌ڵام جێبه‌جێکردنه‌که‌ى هه‌ڵگرت بۆ دواى هه‌ڵبژاردن و ساڵانه‌ى کاک نه‌وشیروان. وێڕای ئەوەش خاڵی هاوبەش لەبیرکردنەوەو چارەسەری کێشەکان لەنێوانیاندا هەبوە. هاوڵاتی: نوسراو‌و قسه‌کانى عوسمانى حاجى مه‌حمود حه‌ق بوون بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى گۆڕان؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: کاک عوسمان که قسه‌ى کردووه به‌ته‌نها نه‌بووه، زۆر که‌س قسه‌ى هه‌بووه لهجڤاتى نیشتمانى و خانه‌ى راپه‌راندن و جڤاتى گشتى، هه‌ر کاک عوسمان نه‌بووه ره‌خنه‌ى له‌ئه‌داى رێکخه‌رى گشتى و خانه‌ى راپه‌راندن هه‌بوبێت له‌شێوازى کارى بزوتنه‌وه‌که، زۆر که‌سى تر نامه‌و قسه‌ى کردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى ئەقڵیەتێک نایه‌وێت بزوتنه‌وه‌که بچێته سه‌ر پێى خۆى، لاى که‌مى له‌سه‌ر رێچکه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بڕوات، رێچکه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا عه‌قڵیه‌تێکى بۆ جێهێشووین که ئێمه پێویستمان به‌وه‌نیه ئیزافه‌ى تر‌ى بخه‌ینه سه‌ر به‌س ته‌نها پێویستمان به‌وه‌یه پێوه‌ى پابه‌ندبین، به‌داخه‌وه له‌دواى مه‌رگى نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌م پابه‌ندبونه نابینرێت. هاوڵاتی: ئایا عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى چۆن بڕیارده‌دات؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: بەپێی دەستور بڕیار لای جڤاتی نیشتیمانیەو خانەی راپەڕاندن بەڕێکخەریشەوە جێبەجێکاری بڕیاری جڤاتە، ئەوەندەی من ئاگادار بم رێکخەر تەنها یەك بڕیاری داوە کێشەی گەورەی لێ بۆتەوە ئەوەش بڕیاری گۆڕین و هەڵوەشاندنەوە میدیای گۆڕان بوو. هاوڵاتی: هه‌ندێ جار باس له‌گۆڕانکارى لهڕێکخهرى گشتى و خانه‌ى راپه‌ڕاندن ده‌کرێت، تا چه‌ند ئه‌سڵى هه‌یه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: رێکخه‌رى گشتى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ به‌هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه، به‌گۆڕینى که‌سه‌کان کێشه‌کانى ناو گۆڕان چاره‌سه‌ر نابن، وه‌ک باسمکرد کێشه‌که جیهانبینى و سیاسه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کێشه‌ى تێدایه، ئه‌م بیرکردنه‌وه نه‌گۆڕێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نابن. ئه‌و ئەقڵیەتە بۆ تهفرهقهى ناوخۆ و زیانى بیرى نه‌وشیروان مسته‌فا کارده‌کات. هاوڵاتی: له‌ماوه‌ى رابردوودا فراکسیۆنى گۆڕان ده‌نگیدا به یاساى تیرۆر، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌مه‌ترسى زانیوه بۆ سه‌ر هه‌رێم، چۆن ده‌کرێت گۆڕان ده‌نگى پێبدات؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ک به‌مه‌ترسى زانیوه ئه‌وه کاتێک ئه‌و قسه‌یه ده‌کرێت که پرۆژه یاسا بووه، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌و یاسایه ئامر قه‌بزى ده‌رچووه له‌دادگاى هه‌ولێره‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێم شه‌رمه که فراکسیۆنه‌که‌م یاسایه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا به‌مه‌ترسى زانیبێت و فه‌رمانى گرتنى پێ ده‌رچووبێت باسى بکات، چ بۆ هه‌موارکردنه‌وه چ بۆ ده‌نگدانى، ئه‌وه‌ى رویدا پێویستى به لێکۆڵینه‌وه‌یه. هاوڵاتی: ئه‌ى بۆ ده‌نگدان به‌یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن چى که گۆڕان ده‌نگى پێدا، ئایا رێککه‌وتن هه‌بووه له‌نێوان گۆڕان و پارتیدا؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: زانیاریم نیه چۆن تێپه‌ڕى، چونکه به رێکاره رێکخراوهییهکانهوه نه‌ڕۆشت له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، عاده‌ته‌ن له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پرۆژه‌یاساکان باس ده‌کرێت ده‌چێته ژورى یاسایى له‌لایه‌ن ژورى تایبه‌تمه‌ند پێشکه‌شده‌کرێت، ژورى یاسایى ره‌هه‌نده یاساییه‌کانى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، رێکارى رێکخراوه‌یى خۆى ده‌برێت، ستراتیژى بێت ده‌چێته جڤاتى نیشتمانى ئنجا ده‌درێته ژورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌یده‌نه فراکسیۆن، ئه‌م دوو پرسه هیچیان رێکارى رێکخراوه‌یى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆرانى نه‌بڕیوه. هاوڵاتی: سیاسه‌تى گۆڕان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت گۆڕان پاشه‌کشه ده‌کات؟ عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف: ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌م جۆره‌ى ئێستا سیاسه‌ت بکات و به‌و ئەقڵیەتە دڵنیابه له‌وه‌ى نائومێدى گه‌وره ده‌خاته ناو کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه، پاشه‌کشێى گه‌وره ده‌کات، پاشه‌کشێى گۆڕان ماناى پاشه‌کشێى ئومێد‌و هیوا بهگۆڕانکاریه. هاوڵاتی: چۆن کێشه‌کان چاره‌سه‌رده‌بن؟ عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف: شکاندنى ئه‌و ئەقڵیەتە که‌ئێستا بۆ ته‌فره‌قه‌و ناوخۆ زیانى بیرى نه‌وشیروان مسته‌فا ئیش ده‌کات کارێکى قورسه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکات و جڤاتى نیشتمانى کۆده‌نگییه‌ک دروست بکات ئه‌و ئەقڵیەتە بشکێنن تا گۆڕان بچێته‌وه سه‌ر رێچکه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆى، ته‌نانه‌ت جڤاتى نیشتمانى به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌و ده‌توانێت خانه‌ى راپه‌راندن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. هاوڵاتی: ئایا گۆڕان دۆخى دارایى چۆنه؟ ده‌وترێت پاره له که‌سانى ناو پارتى و یه‌کێتیش وه‌رده‌گرن؟ عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف: گۆڕان که سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى وه‌رگرت یه‌کێک له‌و هه‌ڵانه ئه‌وه‌بوو که یاساى بودجه‌ى ئه‌حزاب چووه ناو په‌رله‌مانه‌وه رازى بوو به‌وه‌ى که به‌ندێک بۆ بودجه‌ى یاساى حزبه‌کان زیاد بکرێت کهبودجهى حزبه‌کان رابگیرێت تا قه‌یرانى دارایى هه‌رێم چاک ده‌بێ که‌ئه‌وکات گۆڕان سولفهیهکى له‌حکومه‌ت وه‌رده‌گرت. ئه‌م خاڵه پارتى و یه‌کێتى به ئه‌نقه‌ست ئه‌مه‌یان کرد بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبخه‌نه بینه قاقاى گۆڕان و لایه‌نه‌کانى تر بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن سه‌رچاوه‌ى داراییان هه‌بێ بچنه‌سه‌ر پێى خۆیان، بێجگه له‌و حزبانه‌ى که‌نزیکن له‌یه‌کێتى و پارتى. پارتى و یه‌کێتى سه‌رچاوه‌ى داراییان زۆره‌و داهاتى ئه‌م هه‌رێمه له‌به‌رده‌ستى خۆیاندایه بۆیه هیچ پێویستیان به‌یاساى بودجه‌ى ئه‌حزاب نیه. له‌دواى ئه‌و وه‌زعه‌وه گۆڕان هیچ پاره‌ى له‌حکومه‌ت وه‌رنه‌گرتووه، وه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تاى گۆڕان هه‌ندێ گۆڕانخواز‌و هه‌ندێ خه‌ڵکى دۆستى گۆران هاوکارییان ده‌کرد، دیسانه‌وه ده‌ستبکات به‌داواکارى له‌خه‌ڵکى خۆى کههاوکارى گۆڕان بکه‌ن، ئینجا ئه‌و خه‌ڵکانه خه‌ڵکى بهئیمکانیهت و ده‌وڵه‌مه‌ندن ئینجا ئه‌و خه‌ڵکانه گۆڕانن یان پارتین یا یه‌کێتین یا بێلایه‌نن هاوکارییان کردووین، پاره‌مان له‌خه‌ڵک وه‌رگرتووه هه‌وادارى پارتییه، به‌ڵام خۆیان دۆستى پرۆژه‌ى گۆڕانن، خه‌ڵک هه‌یه له‌ناو پارتى و یه‌کێتى دۆستى پرۆژه‌ى گۆڕانن.
هاوڵاتی- کاوە ڕەش، بەریتانیا پۆلیسی بەریتانیا لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا ئەنجامی لێکوڵینەوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە لەسەر کوشتنی دوو کوردی کەمئەندام کە لەشاری بریستۆڵی بەریتانیا دەژیان، ئەمەش دوای ئەوەی هەرێمی کوردستانیان بەجێهیشت بەرەو هەندرەران. ڕۆژنامەی ئیندیپێندیتی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە کامیل ئەحمەد، پیاوێکی کەمئەندامی کوردەو لەساڵی ٢٠١٢، لەکوردستانی عێراقەوە بەهیوای ژیانێکی ئارام و سەلامەت گەیشتۆتە بەریتانیا. وەک خۆی ئاماژەی پێداوە بەهۆی زوڵم و ستەم و ئەشکەنجەوە، وڵاتەکەی بەجێهێشتوەو لەشاری بریستۆڵ گیرساوەتەوە، بەڵام داواکاری مافی پەنابەری و مانەوەی ڕەتکرابۆوە. کامیل لەتەمموزی ٢٠١٦ کوژرا، ئەویش دوای سێ ساڵ و هاوشێوەی کوشتنی کوردیکی دیکەی کەمئەندامی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بەناوی بێژەن ئیبراهیمی، کەئەویش ئێرانی بەجێهیشت و لەبەریتانیا گیرسایەوە. ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیانی، ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بڵاویکردۆتەوە، هەریەکە لەشارەوانی شاری بریستۆڵ و پۆلیسی ئەوشارە ڕووبەڕوی لێپێچینەوەو سزا کرانەوە بەهۆکاری کەمتەرخەمی لەسەر کەیسی کوشتنی بێژەن ئیبراهیمی. لەنێویاندا چوار پۆلیس لەکارەکانیان دوورخرانەوە، دوو پۆلیسی دیکەش سزای زیندانیکردنیان لەلایەن دادگاوە بۆ بڕاوەتەوە. بێژەن ئیبراهیمی دوای چەندین سکاڵای بۆلای پۆلیس و شارەوانی شارەکەی کە دژ بەدراوسێکانی و کەسانی ڕەسیزمەوە تۆماری کردبوون، لەتەمەنی ٤٤ ساڵیدا بەدەستی دراوسێکەی بەناوی لیی جەیمس کوژرا، گوایە بێژەن کەسێکی منداڵباز بوە، بەڵام دواتر گوتویەتی ئەو بەهەڵە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە. لەدوا بەدواداچون و لێکوڵینەوەی فەرمی پۆلیسدا لەسەر کەیسی ئەو دوو کوردە، کەهەردوکیان کەمئەندام بوون و دانیشتوی شاری بریستۆڵی بەریتانیا بوون، پۆلیس ئەوەی بۆ ڕوونبۆتەوە کە هەردوو کوشتنەکە، هۆکارەکەی پەیوەستە بۆ ڕق و نەژادپەرستی، ئەمە سەرباری کەمتەرخەمی لایەنی شارەوانی و دەزگای پۆلیس و بریکاری فەرمانگەکانی کەمئەندامان و کۆچبەران. هەردوو قوربانیەکە بەر لەکوشتنیان بەدەستی ڕەگەزپەرستەکان، چەندین جار سکاڵایان لای پۆلیس تۆمارکردوە، لەسەر مەترسی هەبون لەسەر ژیانیان. بێژەن ئیبراهیمی، بەپێچەوانەی کەمال ئەحمەدەوە، کەڕەوشی پەنابەریەکەی جیاوازە، بەوەی کەئەو مافی مانەوەشی هەبووە، بەڵام پۆلیس و دەزگا بەرپرسەکان کەمتەرخەمیان نواندوە بەوەی نشوستیان هێناوەو نەیانتوانیوە ژیانی ئەو بپارێزن. بەپێی ئەو ڕاپۆرت و سکاڵایانەی بێژەن بەر لەکوشتنی دابووی بەپۆلیس و ئێستا پۆلیس ئاشکرایکردوە، هەمووی پەیوەستە بەهەڕەشەو سوکایەتیپێکردن لەلایەن کەسانی نەژادپەرستەوە. سەرباری ئەوەش، پۆلیس وەک پێویست مامەڵەی لەگەڵ سکاڵای قوربانیەکان نەکردوە. بونی ڕەوشی خراپی پەنابەرانی بێ مافی مانەوە بەتایبەت ئەوانەشی کەمئەندامن، وایکردوە ئەوان نەتوانن بەپێی داواکاری و ئارەزووی خۆیان بتوانن شوێنی نیشتەجێبون هەڵبژێرن و داوای جێگۆڕکێ بکەن. رۆژنامەنوسێکی ڕۆژنامەی ئیندیپێندیتی بەریتانی لەچاوپێکەوتنێکدا کە لەساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ کەمال ئەحمەد ئەنجامیداوە، باسی نائومێدی و نەهامەتیەکانی دەکات، کە لەبەریتانیا چی بەسەرهاتوە. هەروەک خۆی دەڵێ، ژیانی ئەوێ بۆ ئەوی کەمئەندام، لەئازارو ئەشکەنجەی زیندانی ئەبوغرێب دەچێت کە کاتێک لەعێراق بوە تێیدا زیندانی کراوە، سەرباری ئەوەش بەریتانیا مافی پەنابەری ڕەتکردۆتەوە. زۆرێک لەخەڵکی کاتێک دێنە ناو سێکتەری داواکاری پەنابەریەوە، کەمئەندامن یاخود لەمیانەی گەشتی کۆچکردنیان لەڕێگاوە بەهۆکارەکانی گواستنەوە کەمئەندامبوون . ڕۆژنامەوانەکە دەڵێ، لە ئەنجامی بەدواداچون دیمانەی چەند پەنابەرێکدا، بۆی دەرکەوتوە کەسیستەمی وەرگرتنی پانەبەری بۆ ئەوانەی مافی مانەوەیان ڕەتکراوەتەوە، وەک ئازاردانی دەروونی وایە بەتایبەت ئەگەر پەنابەر کەمئەندام بێت. ڕۆژنامەوانەکە دەڵێ، دیدارم لەگەڵ چەند کەسێک کردوە کە نائومێدبوون لەداواکاری پێدانی پەنابەریدا، یەکێک لەوان بەهۆی خۆهەڵدانەوە لەپردێکی بەرز تووشی برینداربونی جەستەی بووە، هەرەها گرفتارو پەرێشانی درێژخایەن تەنگی پێهەڵچنیوە. یەکێکی دیکەش بەهۆی نوستنی بەردەوامی لەسەر کورسی پارکەکان توشی ئازاری شان و پشت هێشان بۆتەوە. ڕێکخراوە خۆبەخش و هاریکاریەکانی پەنابەران، سکاڵا‌و ناڕەزای دەردەبڕن دەربارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرە کەمئەندامەکان، بەوەی کەمترین هاوکارییان دەکرێ، لەڕووی خەرجی و شوێنی نیشتەجێبون. بەهۆی نەبوونی مافی مانەوەی پەنابەر ناتوانێت ئەو شوێنە هەڵبژێرێت کەخۆی ئارەزوو دەکات لێی بژی یاخود نزیک بێت لەهاوڕێ و کەسوکاری. بەڵکو لەو شار‌و ناوچانە نیشتەجێیان دەکەن، کەنرخی خانوو تێچو ژیان هەرزانە. لەوکاتەوەی مەرگەساتی کامیل و بێژەن ڕوویداوە چەندین کۆمەڵەو ڕێکخراوو گروپ، گەشەیان سەندوەو سوربونی خۆیان ڕاگەیاندوە تا بتوانن مافی یاسایی بۆ قوربانیەکان وەربگرن. هەرەها بتوانن بەرگری لەژیانی مرۆڤانەی ئەو کەسانە بکەن، کەپێویستان بەکۆمەککردن هەیە لەهەموو بوارەکاندا. ئەوان دەڵێن، جیگای شانازییە تائێستا 18 ڕێکخراو ئامادەی هاریکاریی و هەماهەنگی خۆیان نیشانداوە، بۆ باشکردنی سێکتەرەکانی پەنابەری، بەتایبەت بۆ پەنابەرە کەمئەندامەکان کە لەناویاندا گروپی کەمئەندامان هەن.
هاوڵاتی- فۆرین پۆلیسی سەرەتای مانگی پێشوو هێزەکانی ڕژێمی سوریا ئاڵای خۆیان لەشارۆچکەی دەرعای باشوری سوریا هەڵکردو ئاهەنگیان گێڕا. هەرچەندە خوێنڕشتن جارێ کۆتایی پێنەهاتوە، بەڵام هەڵکردنی ئەم ئاڵایە سومبولێکی بەرچاوبوو چونکە هەر لەو شارۆچکەیە بوو لە ٣/٦/٢٠١١دا شۆڕش هەڵگیرسا، شۆڕشێک کە لەکۆتاییدا کپکرا. شەڕی ناوخۆی سوریا کەهەموو وڵاتی گرتەوەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تاڕادەیەک ئەوروپاشی نائارامکرد بەم نزیکانە کۆتایی پێدێت. بەشار ئەسەد، ئەو سەرکردەیەی دەوترا «درەنگ یان زوو» هەر دەڕوخێت، لەسەرپێ مایەوە بەیارمەتی ڕوسیا و ئێران و حیزبوڵا‌و دژی گەلەکەی خۆی. واشنتۆن تائێستا هێندە سەرقاڵی هەرا ناوخۆییەکانی بوە کاتی نەبوە بیر لەوە بکاتەوە کە لەئێستادا نزیکەی ٥٠٠ هەزار سوری کەمتر لەجیهاندا هەن بەبەراورد بەو ڕۆژەی کە حەوت ساڵ لەمەوبەر دەستەیەک کوڕی گەنج لەسەر دیوارەکانی دەرعا نوسییان «گەل داوای ڕوخاندنی ڕژێم دەکات». بەڵام ئێستا‌و دوای یەکلابونەوەی جەنگی سوریا جێگای خۆیەتی کەبپرسین لەئێستادا پێگەو هۆکاری هەبونی ئەمریکا چیە لەم ڕۆژهەڵاتە ناوەڕاستە نوێیەدا. یەکەم کاریش کە دەبێت ئەمریکا بیکات وەلانانی ئەو مێشکە چەقبەستوانەیە کەپلان و ئەجێندای سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دادەنێن لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەبەشێک بوون لەو بێ سەروبەرەیی و داڕوخانەی سوریا. شۆڕشی سوریا لەکاتێکی زۆر گونجاو‌دا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد، کاتێک بوو کە لەوە دەچوو ویست بۆ ئازادی لەهەموو لایەکەوە سەریهەڵدابێت. زۆر زوو دوابەدوای ڕوخانی دەسەڵاتی سەرۆکە چەقبەستوەکانی تونس و میسر، جوڵانەوەی گەلی سوریا لەدەرعاوە دەستیپێکردو پەرەیسەند. هەر ئەمەبوو بیرکردنەوەی دیپلۆمات و یاسادانەرو تاشیکەرەوە و ڕۆژنامەنوسەکانیشی تێکدا کەنەیانتوانی جیاوازی لەنێوان ئەسەدەکان و بین عەلیەکاندا بکەن و لەجیاوازی پێکهاتەی ڕژێمی سوریا‌و میسر تێبگەن. لەبەرئەوەی پلانداڕێژەرانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا چاوەڕێیان نەدەکرد سەرۆکە سوریەکە زۆر لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەمریکا دەستەوەستان بوو کاتێک ئەسەد بڕیاریدا ستراتیژێکی کاریگەرو دیار بەکاربێنێت کە بەسەربازیکردنی شۆڕشەکەبوو. دوای ماوەیەک، میلیشیا جیاوازەکان و جیهادیەکان و هێزە لۆکاڵیەکان بەپاڵپشتی ڕوسیا هەموو لە کێبڕکێدابون بۆ دەسەڵات و ئەمەش کارەکەی بۆ ئەمریکا تەواو قورسکرد کە لەم میانەیەدا بەرژەوەندیەکانی بدۆزێتەوە. واشنتۆن ئیدانەی خوێنڕێژیەکەی کرد، هاوکاری بۆ ئاوارەکان نارد‌و بەدوودڵی پاڵپشتی هەندێک لەهێزە شۆڕشگێڕەکانی کرد، هاوکات بۆردومانی دەوڵەتی ئیسلامی دەکرد، بەڵام جگە لەمە بەشێوەیەکی گشتی دورەپەرێز لەجەنگی سوریا وەستابوو. گەر هەر کەسێک وابزانێت ئەمە تەنها ئەجێندای باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بوو بۆ هاتنە دەرەوە لەکێشمەکێشمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوا بابزانێت کەئەجێندای سەرۆکەکەی دوای خۆی جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە. تەنها جیاوازی ئەوەیە کە دۆناڵد ترەمپ سورە لەسەرئەوەی دوای بەزاندنی دەوڵەتی ئیسلامی، سوریا بەتەواوی بداتە دەست ڕوسیا. کاتێک لاشەکان لەسەر یەک کەڵەکە دەبوون، واشنتۆن تەنها ئەوەندەی کرد کەدڵگرانی خۆی بەیان بکات بەرانبەر ئەم دۆخە دۆزەخییەی لە سوریا دەگوزەرا. زۆرێک لەڕاوێژکاران و پلاندانەرانی ئەمریکا کەپێیانباشبوو وڵاتەکەیان دەستوەرنەداتە ڕوداوەکانی سوریا یان دەستوەردانەکانی کەمبکاتەوە ڕاستگۆبون لەگەڵ خۆیان و قەناعەتیان بەو بڕیارەیان هەبوو. ئەوان سەیری پڕۆسەی ئازادی ٢٠٠٣ی عێراقیان کرد‌و دەیانبینی چۆن ناوچەکەی نائارامکرد، هێزی بەخشیە ئێران، پەیوەندیەکانی لەگەڵ دۆستەکانی ئەمریکای تێک‌داو هاوکات توندوتیژی توندڕەوەکانی زیادکرد، ئەمەش هەموو هەژمونی ئەمریکای لەناوچەکە کەمکردەوە. بەڵام ئەوانەی باوەڕیان وابوو نەیانزانی کە دەستوەرنەدان لەڕوداوەکانی سوریا هەمان ئامانجی هەبوو: نائارامی ناوچەکە، بەهێزبونی ئێران، تێکدانی پەیوەندیەکان لەگەڵ دۆستەکانی ئەمریکاو هاوکات زیادبونی گروپە تیرۆریستیەکان. بڕیاری دەستوەرنەدان لەڕوداوەکانی سوریا ڕەنگە سیاسەتێکی باشبوبێت، بەڵام ئەم بڕیارە باجەکەی کەمبونەوەی پێگەی ئەمریکابوو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمریکا ئامادەنەبوو هێزە بێهاوتاکەی بەکاربهێنێت بۆ سەپاندنی هەژمونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمە ڕەنگە خراپ نەبوبێت، لەکۆتاییدا کەس نایەوێت عێراقێکی تر دوبارەبێتەوە. بەڵام لەغیابی واشنتۆندا مۆسکۆ هاتەپێشەوە وەک هاوپەیمانێکی باشتر‌و پڕ پەیمانتر بۆ وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. تائێستا بەس سوریەکان ئەم ئۆڤەرەی ڕوسیایان قبوڵکردوە، بەڵام لەئێستادا لەوەدەچێت ویستێکی زۆر هەبێت بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ ڕوسیادا، جەنگی سوریاش یەکێکە لەهۆکارە دیارەکانی ئەم ویستە. سوریا لەئێستادا چەقی سراتیژی ڕوسیایە بۆ دووبارە خۆسەپاندن وەک هێزێکی جیهانی. هەژموونی ڕوسیا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەڕۆژهەڵاتی دیمەشقەوە تاهەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران دەکشێت و لەباشوری دیمەشقەوە تامیسرو بەڕۆژئاوادا تالیبیا دەکشێت. ئیسڕائیل و تورکیا‌و وڵاتانی کەنداو هێشتا وەک سەرکردەیەک لەئەمریکا دەڕوانن، بەڵام لەهەمانکاتدا هەوڵدەدەن بەرژەوەندیەکانیان سەقامگیربکەن لەگەڵ ڕوسیا. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل زۆرجار لەبەرەی پوتین دەبیندرێت؛ سەرۆکەکانی تورکیا‌و ئێران لەجەنگی سوریادا لەگەڵ ڕوسیا هاوبەرەن، مەلیک سەلمانی مەملەکەتی سعودیە بۆ یەکەمجار لەئۆکتۆبەری ٢٠١٧دا سەردانی مۆسکۆی کرد، ئیماراتیەکانیش پێیانوایە کە ڕوسیا دەبێت «لەسەر مێزی گفتوگۆبێت» لە بابەتە گرنگەکانی ناوچەکەدا. ماوەی ٢٥ ساڵ زەمەنی ئەمریکابوو کە هەرخۆی بەتەنها مەیدانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدەستبوو ناوچەکەی بەشێوەیەک کۆنترۆڵکردبوو کەجێبەجێکردنی دەسەڵاتی خۆی ئاسانکردبوو. ئەمە کۆتایی پێهات. لەکۆتاییدا، بارودۆخی سوریا ئەوە نیشاندەدات کەئەمریکا بەبێباکی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانێت و ئەو بەرژەوەندیانەی بەرپرسانی ئەمریکا ساڵانێکی زۆر بەگرنگیان دادەنان لەناوچەکە گرنگیان کەمیکردوە. بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا نەوت و ئیسرائیل بوە، هێشتنەوەی دەسەڵاتی خۆشی لەناوچەکە لەبەر ئەم دوو بەرژەوەندیەی بوە. بەڵام لەئێستادا ئەمریکیەکان دەپرسن، گەر ئەمریکا دەبێتە سێیەم بەرهەمهێنی نەوت، ئیدی بارەگا سەربازیەکانی ئەمریکا بۆ دەبێت کەنداوی عەرەبی بتەنن؟ دوای دوو جەنگی بێئەنجام لە ١٧ ساڵی پێشوودا کەس ناتوانێ قەناعەت بە ئەمریکا بکات کەڕژێمەکەی ئەسەد کێشەی ئەوانە. بابەتی ئیسرائیل کەدوەم بەرژەوەندی ئەمریکا بوە ئێستاش بابەتێکی پڕ قسەوباسە، بەڵام زیاتر لە ٧٠ ساڵی مێژووی دەوڵەتی ئیسرائیل ئەوەی سەلماندوە کەئەو وڵاتە دەتوانێت کێشەکانی خۆی چارەسەربکات. هەردوو سەرۆک، ئۆباما و ترەمپ، کاریان لەسەر ئەجێندای کشانەوە کرد‌و هەردوو سەرکەوتوو بوون. لەئێستادا کاتی ئەوە هاتوە مێزگردێک لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت. دوو ڕای جیاواز هەن، یەکێکیان دەڵێت کەبەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەیسەپێنن کە ئەو وڵاتە ڕۆڵێکی کارای لەناوچەکەدا هەبێت. ڕاکەی تریش پێیوایە بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ئەمریکا دەکرێت بەدەستبهێندرێت بێ جەنگی نێودەوڵەتی و پڕۆسەی ئاشتی و کۆبونەوەکانی جنێڤ. سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لەئێستادا لەنێوان ئەم دوو ڕایەداو لەنێوان بێباکی و ترس لەگۆڕانکاریدا تیاماوە. لەم بارودۆخەشدا سوریا‌و ڕوسیا‌و ئێران بەردەوامدەبن لەبردنەوە. وەرگێڕان لەئینگلیزیەوە: یاد قوربانی
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌لیم شوشکهیى، په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى عێراق که له‌هه‌ڵبژاردنى 12ی ئایاردا وه‌کو کاندیدی براوه‌ى کۆمه‌ڵ ده‌رچوو، له‌لایه‌ن ئاسایشى گشتى هه‌ولێر فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رچووه‌و تۆمه‌تبار کراوه به‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ »داعش»، ئاماژه به‌وه ده‌کات که راینهکردوهو ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگایه‌کى بێلایه‌ن و ده‌شڵێت چاوه‌ڕێى ره‌وینه‌وه‌ى مهترسیهکانهو بۆ چونه‌وه هه‌ولێر داواى زه‌مانه‌تى ئه‌منى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات. سه‌لیم شوشکهیى،که لهبارهگاى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامى لهسلێمانىئهم چاوپێکه‌وتنه ئه‌نجامدرا، داعش به‌گروپێکى »ته‌کفیر» ناوده‌بات و جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌ى ئاسایشى هه‌ولێر تۆمهتهو که‌یسێکى سیاسیه نه‌ک یاسایى. هاوڵاتى:: ماوه‌یه‌ک ئاسایشى هه‌ولێر چونه‌سه‌ر ماڵه‌که‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێر باسى له‌وه‌کرد که ئێوه په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ »داعش» هه‌یه، دۆسیه‌که گه‌یشتوه به‌کوێ و ئه‌و ماوه‌یه له‌کوێ بوون؟ سه‌لیم شوشکهیى: به‌نیازى چاره‌سه‌ر بۆ خۆم له‌گه‌ڵ دوو برام له‌ئێران بووم، له‌تاران بووم ته‌له‌فونیان کرد هێزى ئاسایش هاتوه‌و ماڵه‌که‌یان پشکنیوه‌و ته‌نها هاردى کامێراى ده‌ره‌وه‌یان بردووه‌و هیچ شتێکى تریان ده‌ستکارى نه‌کردووه. که‌ئاسایش چونه‌ته ماڵه‌که‌م له‌پڕ هاتونه‌ته ژورێ به‌بێ له‌ده‌رگادان ئه‌وه بۆ خۆى جێگه‌ى نیگه‌رانیه‌و پێچه‌وانه‌ى یاسایه، له‌ڕوى مامه‌ڵه‌وه مامەڵهى توندیان نه‌کردوه‌و وتویانه م.سه‌لیم شوشکهیى له‌کوێیه که پشکنینیان ته‌واو کردووه ته‌نها ئه‌و هاردهیان بردووه. هاوڵاتى: به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایش تۆمه‌تبارى کردیت به‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ »داعش» هۆکار چیه؟ سه‌لیم شوشکهیى: ئه‌وه تۆمه‌تێکى سیاسیه بۆم هه‌ڵبه‌ستراوه، کاتێک کێشه که‌وته نێوان کۆمهڵو پارتى له‌سه‌ر پرسى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم گرفت دروستبوو کۆمه‌ڵ نه‌چوه ژێربار. ساڵى 2014 سه‌رقاڵى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بووین بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وان بۆ لێدانم وه‌ک بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌کاریان هێنا که گوایه به‌نده خه‌ڵکم هانداوه بچێت بۆ سوریا که ئه‌وکاته داعش نه‌بوو، خه‌ڵک هاوسۆزى بۆ گه‌لى سوریا ده‌رده‌بڕى وڵاتانى جیهان قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌کرد. ئه‌وکات ئێمه له یه‌کێتى زانایان کۆبونه‌وه‌مان کرد ئه‌و کهسەى به‌نیازە بچێته سوریا روبه‌ڕوى به‌شار ئه‌سه‌د ببێته‌وه شه‌رعیه یان نا، فهتوایهکمان ئه‌وکاته بڵاوکرده‌وه که دروست نیه هیچ گه‌نجێک و هیچ که‌سێک بچێته سوریا‌و فیتنه‌یه‌که بۆ مسوڵمانان گیراوه‌ته‌وه، ئه‌و فه‌توایه ده‌یان گه‌نجى گێڕایه‌وه له‌وه‌ى بچێته سوریا. وه‌ختى خۆى ئاسایش له 2014 دۆسیه‌یه‌کیان له‌سه‌ر من کرده‌وه ناردیانه به‌غدا، حاکمه‌کان وتیان ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌رداوه ده‌بێت بگیرێت، چونکه ئه‌مه هه‌مووى ساخته‌کاریه، ئه‌وکاته هه‌ر به‌په‌له ئاسایشى هه‌ولێر داواکه‌یان کێشایه‌وه. هاوڵاتى: ئایا ئاسایش به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌سته بۆ تۆمهتبارکردنتان یا بهدۆسیهیهکى سیاسى ده‌زانن؟ سه‌لیم شوشکهیى: هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان له‌به‌رده‌ست نیه، ته‌نها بۆ ناشیرینکردنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى و به‌نده ئه‌و کاره‌یان کردووه که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌زاران ده‌نگم به‌ده‌ستهێناوه‌و ده‌رچووم بۆ خولى نوێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق. داعش هێزێکى ته‌کفیرییه باوه‌ڕى به‌هیچ موئه‌سه‌ساتى په‌رله‌مانى نیه، کاندیدى په‌رله‌مانى له‌موسڵ هه‌بووه داعش سهریبڕى، له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆى کاندیدکردبوو کهدهرنهچوو بوو بۆ هه‌ڵبژاردن. به‌کارهێنانى که‌لیمه‌ى داعش که‌پارتى دوو که‌ناڵى زه‌به‌لاحى گه‌وره‌یان له‌ده‌سته ده‌یانه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى پێ بشکێنن، ئه‌و ده‌نگه‌ى ئه‌مجاره به‌نده هێناویەتى پارتى پێى ناڕه‌حه‌ته. هاوڵاتى: بۆ ناچیته دادگا مادام باس له‌وه ده‌که‌ن که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کتان له‌سه‌ر نیه؟ سه‌لیم شوشکهیى: ئه‌وان باسى ئه‌وه ده‌که‌ن کهههرێمى کوردستان یه‌ک پارچه‌یه، ئه‌گه‌ر خۆیان رێز له‌ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌گرن داوا ده‌که‌ن کهکهیسى تۆمه‌تبارانى خۆیان بچێته هه‌ولێر، ئێمه‌ش داوا ده‌که‌ین بێته سلێمانى یا به‌غدا، شتێکى یاساییه‌و پێویست به‌وه ناکات پێى قه‌ڵس بن. هاوڵاتى:لهخۆپیشاندانى مامۆستایانى ئه‌مساڵدا «الله اکبر»ت کرد‌و وتت جیهاده، له‌کاتێکدا فه‌رمانبه‌ران بۆ موچه‌ى خۆیان هاتنه‌سه‌ر شه‌قام؟ سه‌لیم شوشکهیى: له‌هه‌ولێر وه‌ک مامۆستایه‌کى ئاینى تا کۆتایى خۆپیشاندانه‌کان لهگهڵیاندابووم، گه‌نجانى هه‌ولێر زۆر له‌گه‌ڵمانن، ئه‌و خۆپیشاندانه بوه‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌حکومه‌ت بهبڕیارهکهیدا بچێته‌وه، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى بێتاقه‌ت کرد‌و هێرشیان کرده‌سه‌رمان و برینداریان کردین، جا هه‌ستاون ئه‌و جۆره فلیمانهیان دروستکردووه. که‌سێک لهپۆستێکدایه نابێت ئیستغلالى بکه‌یت بۆ ناشیرینکردنى به‌رانبه‌رت، ئایا به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى گشتى هه‌ولێر بۆى هه‌یه حوکمى کۆتایى به‌سه‌ر مندا بدات یان ئیشى دادگایه. هاوڵاتى:کۆمه‌ڵ هیچ کات له‌سه‌ر وتاره‌کانت ره‌خنه‌یان لێگرتویت؟ که وتاره‌کانت توندن؟ سه‌لیم شوشکهیى: وتارى من توند نیه، هه‌موو وتاره‌کانم که 500 بۆ 600 وتارن هه‌مووى لاى خۆم ئه‌رشیفه، کۆمه‌ڵ هیچ شتێکیان له‌سه‌ر وتاره‌کانم پێ رانهگهیاندوم. ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن وتاره‌کانى تونده، فه‌رمون با لیژنه‌یه‌ک پێکبهێندرێت لێپرسینه‌وه بکه‌ن، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى سێ‌جار له‌سه‌ر وتاره‌کانم خه‌ڵاتیان کردووم. هاوڵاتى: تێڕوانینت بۆ جیهادو شه‌هاده‌ت چیه، ئێستا ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ره‌خنه‌ى له‌ده‌سه‌ڵات هه‌بێت ده‌بێت خه‌ڵک چه‌ک هه‌ڵبگرێت یان رێکارى مه‌ده‌نى بگرێته‌به‌ر؟ سه‌لیم شوشکهیى: وشه‌ى جیهاد ئه‌وانه موستهڵهحى قورئانن، ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه له‌شوێنى خۆى به‌کاربهێندرێت، وشه‌ى جیهاد زانایان ده‌فه‌رمون زیاتر له 30 واتاى هه‌یه، له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا باشترین وه‌سیله بۆ ده‌ستاوده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات لابردنى سته‌م بریتیه له‌هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت خه‌ڵک هان بده‌ین بچێته سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان، له‌وێوه ده‌سه‌ڵاتێکى دادوه‌ر بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌رقه‌رار بکه‌ین، ئه‌وه باشترین وه‌سیله‌یه. هاوڵاتى: کۆمه‌ڵێک گه‌نجى زۆر چونه ناو داعش، به‌شێکى زۆریان کوژران، راتان چیه له‌سه‌ریان؟ سه‌لیم شوشکهیى: گه‌نجانى کوردستان ده‌بێت پابه‌ند بن به قسه‌ى زانایانى ئاینى خۆمانه‌وه، به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵێک له‌گه‌نجان پابه‌ند به قسه‌ى کۆمه‌ڵێک زانا له فه‌یسبوک یا وڵاتانى سعودیه دەبن. ئێمه زانا‌و مه‌کته‌بى فه‌تواى خۆمان هه‌یه، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وێ. پێموایه شتێکى خراپ بوه گه‌نجى ئێمه بچێته شوێنى تر بسوتێت، ده‌بێت هه‌موو رێگایه‌ک بگرینه‌به‌ر، گه‌نجانى ئێمه له‌ناو وڵاتى خۆمان خزمه‌ت به‌وڵاته‌که بکه‌ن. وه‌ختى خۆى له‌په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌یه‌کم پێشکه‌شى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرد‌و ده‌نگى له‌سه‌ردراو کرایه پرۆگرام له‌قوتابخانه‌کان، که چۆن بتوانین روبه‌ڕوى فکره‌ى توندڕه‌وى ببینه‌وه، له‌په‌رله‌ماندا یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ى توندبوین له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه به‌ده‌نگ و ره‌نگ لاى خۆم پارێزراوه. تاکه په‌رله‌مانتار بووم داواى دروستکردنى لیژنه‌مان کردووه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که په‌یوه‌ندى نه‌وت و غازیان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووه، ئه‌وکاته کۆمه‌ڵێک به‌رپرسى هه‌رێم تێوه گلان ته‌نانه‌ت له راده‌ستکردنى شه‌نگال، له‌بابه‌تى پێدانى کۆمه‌ڵێک ئوتومبێل به‌داعش هه‌تا ئه‌وانه‌ى هاوکارى فکره‌ى توندڕه‌وى داعش ده‌که‌ن، پێویسته په‌رله‌مانى عێراق به‌دواداچونیان بۆ بکات و سزاى حه‌قیقى خۆیان وه‌ربگرن، ئێمه‌ى ئیسلامى چ تۆمه‌تێک هه‌یه بیده‌نه پاڵمان له‌غه‌یرى ئه‌وه، خۆ ناتوانن بڵێن سه‌لیم شوشکهیى ئه‌وه‌نده بیره نه‌وتى هه‌یه‌و گه‌نده‌ڵى کردووه. هاوڵاتى: ئایا له‌نێوان کۆمهڵو پارتى گفتوگۆ کراوه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه؟ سه‌لیم شوشکهیى: دۆسیه‌ى سیاسى به سیاسى چاره‌سه‌ر ده‌بێت، شتێک که بنه‌ماى قانونى نه‌بێت ناتوانن، فه‌رموو ته‌حه‌دا ده‌که‌م بینرێنه هه‌ر دادگایه‌کى تر ئاماده‌م بچم، به‌ڵام لهحهقى خۆم خۆش نابم به‌رانبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ى که به‌منیان وتووه، سکاڵام له‌دادگاى تێههڵچونهوهى سلێمانى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاسایش تۆمارکردووه با بێته به‌رده‌م دادگا، با ئه‌و بیسه‌لمێنێت، منیش له‌وێ دهلیلهکانى خۆم ده‌هێنم حاکمیش با بڕیارى خۆى بدات. هاوڵاتى: ئایا کونسوڵخانه‌کان ئاگادارى ئه‌م دۆسیه‌یه‌ن؟ سه‌لیم شوشکهیى: ئێمه هه‌موو کونسوڵخانه‌کانمان ئاگادرکردۆتهوهو یونامیش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌مریکا ته‌له‌فونى بۆ کۆمه‌ڵى ئیسلامى کردووه‌و ئیدانه‌ى چونه سه‌رماڵى منیان کردووه، نوێنه‌رى فه‌ره‌نساش له‌هه‌رێم به‌هه‌مان شێوه. هاوڵاتى:پێناسه‌ت بۆ گروپى داعش چیه؟ سه‌لیم شوشکهیى: داعش هێزێکى ته‌کفیری بوون، پێش ئه‌وه‌ى مه‌ترسى بن بۆ هێزه عه‌لمانییه‌کان مه‌ترسى بوون بۆ سه‌ر هێزه ئیسلامییه‌کان و موسڵمان، بون به‌مایه‌ى شهرمهزایى هه‌موو ئومه‌تى ئیسلام. ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر به ئێزیدییه‌کان کردى هه‌ر هه‌مووى پێچه‌وانه‌ى ده‌قه‌کانى قورئان و سونه‌ت بووه. ئه‌وکاته‌ى داعش له‌هه‌ولێر نزیکبووه‌وه زۆر به‌حه‌ماسه‌ته‌وه له‌سێ وتاردا دژى داعش قسه‌م کردووه که هه‌ندێ مه‌لا هه‌بوون نه‌یانده‌وێرا قسه به‌داعش بڵێن، ئه‌و کاته‌ى خه‌ڵک ویستى له‌هه‌ولێر رابکات پارێزگارى هه‌ولێر داواى لێ‌کردین که‌خه‌ڵک خۆڕاگر بکه‌ین، ئێمه بوین داوامان له‌خه‌ڵک کرد خۆڕاگربن و ئه‌وکات وتم هه‌ر که‌سێک ده‌ستى چه‌ک ده‌گرێت بۆ شه‌ڕ دژى داعش چه‌ک هه‌ڵبگرێت. هاوڵاتى: تا ئه‌وکاته‌ى ده‌رئه‌نجامى کۆتایى هه‌ڵبژاردنى عێراق یه‌کلاده‌کرێته‌وه ناچیته‌وه هه‌ولێر؟ که وه‌ک پێشتر وترا راتان کردووه؟ سه‌لیم شوشکهیى: به‌نیازم بچمه‌وه هه‌ولێر، به‌ڵام چاوه‌ڕێى هه‌ندێ ئه‌نجام ده‌که‌م که‌دادگا بتوانێت بێلایه‌ن بێت، ئێستا ژیانمان که‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه، ده‌بێت وهزعێکى ئه‌منى بۆ من دروستبکرێت بچمه‌وه هه‌ولێر، تۆ مه‌به‌ستته پێش ئه‌وه‌ى بگه‌مه مه‌حکه‌مه بکوژرێم که تۆمه‌تى داعشم بۆ ههڵدهبهستى، چاوه‌ڕێى ره‌وینه‌وه‌ى مهترسیهکانم و حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت زه‌مانه‌تى ئه‌منى بۆ من دروستبکات. ئێمه له‌و که‌سانه نین که رابکه‌ین و هه‌ڵبێین، دیاره کێ به‌هه‌ڵهاتن و راکردن مه‌شهوره، شه‌ش هه‌زار که‌سى ئێزیدى کرایه کۆیله لاى داعش، فهمون کێبوون کێیان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرا، کوا چه‌ندیان هێنایە سه‌ر شاشه‌کانیان، هیوادارین ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریمان هه‌بێت بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌م دۆسیانه.
ئارا ئیبراهیم راوێژکاری میدیایی قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکرایده‌کات به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌ستیاندایه، موچه‌ى مانگى ئایاری سه‌رجه‌م موچه‌خۆران پێش جه‌ژن دابه‌شده‌کرێت. سه‌میر هه‌ورامى، راوێژکاری میدیایی قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و مووچه‌و نه‌وت بۆ هاوڵاتی قسه‌ى کرد‌و ئاماژه‌ى حکومه‌ت سه‌قفێکى زه‌مه‌نى دیارى نه‌کردووه بۆ کۆتایى هێنان بهپاشهکهوتى موچه. هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شیکرد که‌دوێنێ سێشه‌ممه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاماده‌کاریه‌کانى پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019 له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کراوه‌و وه‌زیرى دارایى و ئابورى هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانى خستۆته‌ڕوو، که لیژنه‌یه‌ک دروستکراوه به‌هاوکارى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کان داهاته‌کان و خه‌رجییه‌کان دیارى ده‌کرێن بهخهمڵێندراوى، «حکومه‌تى هه‌رێم ساڵى داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و بودجه‌یه داهات و خه‌رجیه‌کانى رێکده‌خات». هه‌روه‌ها سه‌میر هه‌ورامى وتیشى» حکومه‌ت سه‌قفێکى زه‌مه‌نى دیارى نه‌کردووه بۆ کۆتایى هێنان بهپاشهکهوتى موچه، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندوه له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و به‌رده‌وام ناردنى 317 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم به‌رده‌وام له زیادبوندایه، ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى هه‌رێم که له‌په‌رله‌مانه جێبه‌جێى بکه‌ین سه‌د له‌سه‌د پاشه‌که‌وتى موچه هه‌ڵده‌گرین». دوێنێ نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 74 دۆلار بووه‌و حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى باسکردووه که‌بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت 10 دۆلار که‌متر دهیفرۆشێت و به‌و پێیه بێت حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه نزیکه‌ى 600 ملیۆن دۆلار نه‌وت ده‌فرۆشێت. به‌ڵام سه‌میر هه‌ورامى وتى »ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 310 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کات و داهاته‌که‌ى زۆر که‌متره له‌و 600 ملیۆن دۆلارە که تۆ باسى ده‌که‌یت». ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ر پرسى موچه‌ى نیه‌و ئه‌نجومه‌نى نه‌وت و گازى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه کهکهرتى تایبه‌ت ببوژێننه‌وه‌و مانگانه پاره ده‌درێته‌وه به‌به‌ڵێنده‌ران. سه‌باره‌ت به‌پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کان وتی «لهکۆبونهوهکانى نێوان لایه‌نه‌کان باسى دواخستنى هه‌ڵبژاردن کراوه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێک به‌ڕه‌سمى راینه‌گه‌یاندووه که‌هه‌ڵبژاردن دوابخرێت». له 12ى ئایار هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کراوه، بڕیاره له 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بکرێت. ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌کارى ده‌ستپێکردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌مانگى 12ى ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم بکرێت، وتى «له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگ ناکرێت سێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت به‌پێى هه‌موو پێوه‌رێکى نێوده‌وڵه‌تى زه‌حمه‌ته به‌تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیان».
هیوا غەفور وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ئاماده‌کاریی ده‌کات بۆ وه‌رگرتنى سه‌دان خوێندکاری بیانى له‌هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه‌ى له زمان و ئه‌ده‌ب و مێژووى کوردى بۆ ئاسته‌کانى به‌کالۆریۆس و ماسته‌رو دکتۆرا، تێچووى خوێندنه‌که‌ش له ئه‌ستۆى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت. عه‌باس ئه‌کره‌م وتەبێژی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى به راگه‌یاند « 450 که‌س له‌وڵاتانى دنیاوه داواکارییان بۆ خوێندن له‌بوارى زمان و ئه‌ده‌ب و مێژوو و که‌لتورى کوردی پێشکه‌شکردووه، که له‌چوارچێوه‌ى پرۆگرامى کوردسکۆلهرشیپ، بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆس به‌ده‌ستده‌هێنن» وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ورده‌کارییه‌کانى کورد سکۆله‌رشیپ-ى بۆ ئاشکراکردو وتى « پرۆگرامی کورد سکۆلەرشیپ لە دەستپێشخەرییەکى نوێى وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستییه بۆ بایەخدان بەزمان و ئەدەب و کەلتورى کوردى». وتیشی «له‌لایه‌ن فێرخوازانى دونیاوه گه‌وره‌ترین پێشوازى لێکراوه‌و فێرخوازانى زۆربه‌ى وڵاتانى (ئاسیا، ئه‌فریقیا، ئه‌مریکا، که‌نه‌دا، ئه‌مریکاى لاتین، ئه‌وروپا و وڵاتانى دراوسێ) داواکارییان پێشکه‌شکردووه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، له‌باره‌ى بڕى تێچوون و ئه‌و یارمه‌تییه داراییه‌ی بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد کۆى تێچووى ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه دابینده‌کرێت. له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆگرامه‌دا (٢٠) سکۆلەرشیپ بۆ خوازیارانى نێودەوڵەتى (جگە لەنەتەوەى کورد‌و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و عێراق) بۆ تەواوکردنى خوێندنى (بەکالۆریۆس) لەبوارەکانى زمان و ئەدەب و دیراساتى کوردى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) ده‌بێت. له‌باره‌ى مه‌رجه‌کانى ئه‌و خوێندکاره‌ى که‌بیه‌وێت بخوێنێت وتى «پێویستە پێشکەشکار هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بێت و کۆپى ئۆرجیناڵى بڕوانامەکانى بەنمرەوە پێشکەشبکات، هه‌روه‌ها ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى لە (٤.٥)ى ئایڵتسى هه‌بێت». عه‌باس ئه‌کره‌م سه‌باره‌ت به‌و که‌سه بیانیانهى دێنه هه‌رێمى کوردستان به چ زمانێک ده‌خوێنن وتى «خوێندن لەئاستى بەکالۆریۆس بەدرێژایی ماوەی خوێندنەکە بەزمانى کوردى دەبێت و ماوەى خوێندنیش چوار ساڵە، جگە لەساڵى یەکەم کەساڵى ئامادەکارییە (فاوندەیشن) و تایبەت دەبێت بە فێربوونى زمانی کوردی، خوێندنەکەش لەیەکێک له‌زانکۆکانى (سەڵاحەدین/هەولێر، سلێمانى، دهۆک، سۆران و کۆیە) دەبێت.» ئه‌و کاندیدانه‌ى وه‌رده‌گیرێن مانگانە بڕى (٦٠٠$)ى بۆ بژێوى پێدەدرێت و شوێنى مانەوەیان (بەشی ناوخۆیی)یان بۆ دابینده‌کرێت و ساڵانەش (١٠٠٠) دۆلارى بۆ خەرجى سەفەر سه‌رفده‌کرێت، جگە لەوڵاتانى کیشوەرى ئەمریکاو ئوستورالیا، کە ساڵانە بڕى (١٥٠٠) دۆلاریان بۆ خەرجدەکرێت وەک خەرجى سەفەر. ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌وه‌شى وت « سەرجەم خەرجیەکانى پرۆسەى وەرگرتنى (ڤیزا) له‌ئه‌ستۆى وه‌زاره‌ت ده‌بێت و 500 دۆلاریشى وه‌کو بیمه‌ى ته‌ندروستى پێده‌درێت». ئه‌مه یه‌که‌مین سکولهرشیپه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره له‌مساڵدا خوێندکارانى به‌کالۆریۆس وه‌ربگیرێن و له‌ساڵانى داهاتوودا خوێندکارانى ماسته‌رو دکتۆراش وه‌ربگیرێن.
ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌ندامێکى ژورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان بۆ سایتى هاوڵاتى ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نین و ده‌بێت له‌کاتى خۆیدا بکرێت. دلێر ماوه‌تى، سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" ئه‌و کاته‌ى سه‌رۆکى کۆمسیۆن هاته په‌رله‌مانى کوردستان پرسیارى ئه‌وه‌ى لێ‌کرا ده‌توانن هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیش له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا بکه‌ن، سه‌رۆکى کۆمسیۆن باسى ئه‌وه‌ى کرد ئه‌ه‌گر مانگێکى تریان پێبدرێت ده‌توانن". ناوبراو وتیشى" خه‌له‌له‌که له نوسراوه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێمدایه ناکرێت هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان به‌جیا بکرێت ده‌بوو هه‌ردووکى ته‌نانه‌ت سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى له‌گه‌ڵدابوایه، به‌ڵام ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌ماندا نین". سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که حیزبه‌که‌ى له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نییه و وتى"هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌مه بکه‌نه مه‌ساحه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى قسه له‌سه‌ر ئێمه و لایه‌نى تر بکه‌ن، به‌ڵام یه‌کێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له‌کاتى خۆیدا له 30ى ئه‌یلولدا ئه‌نجام بدرێت". ئه‌ندامێکى ژورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که بزوتنه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه که هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌کاتى خۆیدا بکرێت. به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامى ژورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" یه‌کێتى و پارتى به‌رنامه‌یان هه‌یه که له‌رێگه‌ى فراکسۆنهکانیانهوه له په‌رله‌مان خه‌ریکى ئاماده‌کردنى پرۆژه یاسایه‌کن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان دوابخرێت". هه‌روه‌ها تائکیدى له‌وه‌شکرده‌وه که بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نییه و وتى" ده‌مانه‌وێت له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
یاد قوربانی بۆ یه‌که‌م جار، عالیه غانم، دایکى ئوسامه بین لادن چاوپێکه‌وتنى ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانی. ئه‌و باسى په‌یوه‌ندى نزیکى خۆى و کوڕه‌که‌ى ده‌کات و ده‌ڵێت "ئه‌و زۆر منداڵێکى باشبوو و منى زۆر خۆش ئه‌ویست". به وته‌ى خۆى ئێستا ته‌مه‌نى 70ساڵانه و له‌و کاته‌وه که ئوسامه ته‌مه‌نى سێ ساڵان بوه له محه‌مه‌د بین لادنى باوکى ئوسامه جیابۆته‌وه و ته‌نها منداڵیشیان ئوسامهبوه. به‌ڵام محه‌مه‌د بین لادن خۆى 53منداڵى هه‌بوه و زیاتر له 20ژنى هێناوه. کاتێک ئوسامه ته‌مه‌نى 10ساڵان ده‌بێت، باوکى له که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆکه‌یه‌کدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات. دواى جیابونه‌وه‌ى دایک و باوکى ئوسامه، ئه‌و ده‌چێته لاى دایکى و له ماڵى محه‌مه‌د ئهلعهتاسى مێردى دایکى ده‌ژی. به وته‌ى ڕۆژنامه به‌ریتانیه‌که دایکى ئوسامه له ئێستادا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه قسه ده‌کات که حکومه‌تى سعودیه ڕێیان پێ داوه که چاوپێکه‌وتن ئه‌نجامبدات، له کاتى چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا چاودێرێکى حکومى له‌وێ بووه. ده‌زگاى میدیایى CNNى ئه‌مریکیش له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که حکومه‌تى سعودى مه‌به‌ستیه‌تى له ڕێگاى ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌وه بیسه‌لمێنێت که بن لادن له لایه‌ن حکومه‌تى سعودیه‌وه پاڵشتى نه‌کراوه، چونکه هێشتا هه‌ندێک له قوربانیانى یازده‌ى سێپته‌مبه‌ر سکاڵاى یاساییان له حکومه‌تى سعودیه هه‌یه. هه‌ر له میانه‌ى چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا دایکى ئوسامه کوڕه‌که‌ى وه‌ک کوڕێکى شه‌رمن باس ده‌کات و ڕێکخراوى ئیخوان موسلیمین و به تایبه‌ت "عه‌بدوڵا عه‌زام" به دروستکه‌رى فیکرى جیهادى لاى کوڕه‌که‌ى داده‌نێت و ده‌ڵێت مێشکى شتۆته‌وه. هه‌ر له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا دایکى ئاماژه به‌وه ده‌کات که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک عه‌له‌وى سوریایه و موسڵمانى شیعه‌یه. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه هۆکارێکبێت که جیاواز له توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کانى تر، ئوسامه هه‌رگیز هانى شه‌ڕى نه‌ده‌دا دژى موسڵمانانى شیعه مه‌زهه‌ب. له ئێستادا ترس له‌وه هه‌یه که حه‌مزه‌ى کوڕى ئوسامه که له ئێستادا ته‌مه‌نى 29ساڵه هه‌مان ڕێچکه‌ى باوکى بگرێته‌وه، ئه‌و له لایه‌ن ئه‌مریکاوه به تیرۆرستێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌قه‌ڵه‌مدرا دواى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریى سه‌رۆکى ڕێکخراوى قاعیده‌وه کرد. حه‌سه‌ن یه‌کێکه له زڕبراکانى ئوسامه و به گاردیان ده‌ڵێت:"وامان زانى هه‌موو مه‌سه‌له‌ى ئوسامهمان له‌بیرکردوه، به‌ڵام له‌پڕ حه‌مزه هات و پێى وتین 'من حه‌قى باوکم ئه‌سێنم.' " هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن وتیشى "نامه‌وێت به‌و ڕێگایه‌دا باوکی‌دا بڕواته‌وه، گه‌ر ئێستا لام بوایه پێم ده‌گوت 'خودا ڕێگا نیشانده‌رت بێت، دوو جار بیر بکه‌ره‌وه له‌وه‌ى چى ده‌که‌یت، به شوێن شوێن پێیه‌کانى باوکت مه‌که‌وه".
هاوڵاتی، ئه‌حمه‌د فارس له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌خێوکردنى ماسى به‌پێى بهدۆنمه، واته ئه‌و رووبه‌ره‌ى کهماسى تیا به‌خێوده‌کرێت، له‌هه‌ر دۆنمێکدا ده‌بێت هەزار تا 1250 په‌نجه‌ماسى تێبکرێت. شارۆچکەت تەقتەق یەکێک لەو شوێنانەیە کەزۆرترین ماسی تیدا بەرهەمدەهێنرێت. باشترین جۆرى پهنجهماسیش له‌کوردستان جۆرى (کارب)ه. ئه‌و جۆره ماسیه چه‌ند پله‌ى گه‌رمى به‌رزتر بێت باشتر گه‌شه‌ده‌کات، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌زستاندا گه‌شه‌ناکات و وه‌زنى داده‌به‌زێت، ئه‌و پهنجهماسیانه له‌مانگى سێ به‌دواوه لهحهوزهکان ئه‌کرێت و له‌مانگى 11و 12 پێده‌گات و کاتى فرۆشتنى دێت. هیوا جه‌عفه‌ر ته‌مه‌ن 32 ساڵ، خاوه‌نى (10) حه‌وزى به‌خێوکردنى ماسییه، ساڵانه زیاتر له 30ته‌ن ماسى به‌رهه‌مده‌هێنێت، کڕیارهکانیشى هى شاره‌کانى (دهۆک، هه‌ولێرو سلێمانى)ن. هیوا به هاوڵاتی راگه‌یاند « داوکارین له‌حکومه‌ت په‌نجه‌ماسى ئه‌مریکی و عهلهفیشمان به‌نرخێکى هه‌رزان بۆ دابینبکات و کاره‌باشمان وه‌کو پێشوترى لێبکرێته‌وه«. ئه‌وه‌ى هیواو هاوپیشه‌کانى نیگه‌ران کردووه، هاتنى ئه‌و لێشاوه زۆره‌ى ماسییه له‌کاتى پێگه‌یشتنى ماسیه‌کانى ئه‌وان و رێگه‌ى پێده‌درێت بێنه هه‌رێمى کوردستانه‌وه. هیوا جه‌عفه‌ر وتى «کاتێک ماسییه‌کانی ئێمه ئاماده‌ى فرۆشتن ده‌بن، ڕێگه به‌هاتنى ماسى داقوق ئه‌درێت، ئه‌مه‌ش وا ئه‌کات نرخى ماسى ئێمه دابه‌زێت، چونکه هى ئه‌وان هه‌رزانتره، ئاویان به‌لاشه و کاره‌بای به‌رده‌وامیشیان هه‌یه« ته‌قته‌ق ناحیهیەکى بچووکه‌و له‌ڕوى ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زاى کۆیه‌یه له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، جگه‌له‌وه‌ى ساڵانه له‌وه‌رزى به‌هارو هاویندا هه‌زاران گه‌شتیار به‌مه‌به‌ستى گه‌شتکردن ڕووى تێده‌که‌ن کهشوههواکهشى له‌باره بۆ به‌خێوکردنى ماسى و له‌ئێستاشدا به‌سه‌دان حه‌وزى ماسى به‌خێوکردنى لێیه‌و به‌شێکى زۆرى پێداویستییه‌کانى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان پڕده‌کاته‌وه. سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ى ئه‌و خاوه‌ن حه‌وزى ماسییانه، به‌ڕێوه‌به‌رى کشتوکاڵى ته‌قته‌ق هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌کات، رێگرتن له‌هاتنى ماسى داقوق له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نیه، به‌ڵکو له‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌ته. خه‌یڕوڵا ته‌قته‌قى، به‌ڕێوه‌به‌رى کشتوکاڵى ته‌قه‌ته‌ق به هاوڵاتى ڕایگه‌یاند «ئێمه خاوه‌نى زۆرترین حه‌وزى ماسى بهخێوکردنین له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و زۆرترین به‌رهه‌میشمان هه‌یه، ئه‌توانم بڵێم له‌ئێستادا زیاتر له 700 حه‌وزى ماسى به‌خێوکردن له‌سنورى ناحیه‌که‌مان هه‌یه«. وتیشى «به‌داخه‌وه تاوه‌کو ئێستا ته‌نها ڕێژه‌یه‌کى زۆر که‌م حه‌وزى ماسى مۆڵه‌تیان لاى ئێمه هه‌یه ئه‌وانى تر هه‌مویان به‌ده‌ر لهڕێنمایهکانى ئێمه حه‌وزیان دروست کردوه بێ مۆڵه‌تن، هه‌وڵیشمان داوه کێشه‌ى ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان چاره‌سه‌ربکه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا بێ ئه‌نجام بووه « له ئێستادا یه‌کێک له کێشه‌ى ئه‌و خاوه‌ن حه‌وزى ماسییانه، نه‌بوونى عهلهفه بۆ ماسییه‌کانیان به‌وته‌ى خۆیان عه‌له‌ف زۆرگرانهو حکومه‌تیش دابین کردنى نییه. خاوه‌ن حه‌زى ماسییه‌کان ئئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، له‌ئێستادا عه‌له‌ف ته‌نى به (565) دۆلاره ههرماسیهک بڕى (5کگم) (عه‌له‌ف) ئه‌خوات تاکاتى فرۆشتنى دێت، واته بۆ هه‌ر دۆنمێک (5)ته‌ن عه‌له‌فی پێویسته، ئێستا هه‌ر ته‌نێک عه‌له‌ف به‌راورد به‌ساڵى رابردوو 75 دۆلارى چووه‌ته‌سه‌ر. به‌ڕێوه‌به‌رى کشتوکاڵى ته‌قه‌ته‌ق له باره‌یه‌وه وتى «له‌ئێستادا هیچمان بۆیان پێناکرێت و ناتوانین عه‌له‌فیان پێبده‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ هیچ په‌نجه ماسییهکیشمان بۆنه‌هاتووه تا دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ریان دا». ته‌نها له ناحیه‌ى ته‌قته‌قى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر (700) حه‌وزى به‌خێوکردنى ماسى هه‌یه‌و به‌رهه‌مه‌کانیان ره‌وانه‌ى هه‌ولێر و شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆى چه‌ند کێشه‌یه‌که‌وه که رووبه‌ڕووى خاوه‌ن حه‌وزى ماسییه‌کان بوونه‌ته‌وه، تووشى زه‌ره‌ر هاتوون. به وته‌ى ئه‌و خاوه‌ن حه‌وزى ماسییانه له ئێستادا به‌هۆى گرفتى عه‌له‌ف و کاره‌با و پێنه‌دانى په‌نجه ماسى له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌و هاتنى ماسى له داقوقه‌وه، کێشه‌ى بۆ خاوه‌ن حه‌وزى ماسییه‌کان درووستکردووه‌و داواده‌که‌ن حکومه‌ت هاوکارییان بکات و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکات. هیمداد عه‌لى حاجی ته‌مه‌ن 30ساڵه خاوه‌نى سێ حه‌وزى به‌خێوکردنى ماسییهو ماوه‌ى 10 ساڵه سه‌رقاڵى ماسى به‌خێوکردنه به‌هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «ئێمه به‌چکه ماسیمان لهحلهوه بۆدێت، چونکه هى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هۆرمۆنى (چینی) پیدراوە له‌جیاتى هۆڕمۆنى ئه‌مریکى، باش و خڕ ده‌رناچێت به‌ڵام هى حله هۆڕمۆنى ئه‌مریکیه«. وتیشى «من له‌سێ حه‌وزه‌که‌ى خۆمدا ساڵانه تا 10ته‌ن زیاتر ماسى به‌رهه‌م دێت، ئێمه‌ش ماسییه‌کان ده‌ده‌ینه عه‌لوه‌ى هه‌ولێر، ئه‌وانیش به‌سه‌ر چێشتخانه‌کان و ماسى فرۆشه‌کان دابه‌شى ده‌که‌ن». هیمدا عه‌لى ره‌خنه‌ى ئه‌وه ده‌گرێت، که ئێستا خەرجی گران بووه‌و ئه‌و پاره‌ى سه‌رفى ده‌که‌ن بۆیان دهرناهێنێتهوهو ئه‌و وتى «ئه‌گه‌ر حسابى مه‌سروفاتى خۆمان بکه‌ین له‌ئێستادا زه‌ره‌رمانه، چونکه کاره‌با زۆر گران ده‌که‌وێت له سه‌رمان و عه‌له‌فیش بۆ ماسییه‌کان زۆر گرانه .»
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی ئه‌ندامانی گروپێكی سەر داعشی بڵاوكرده‌وه كه به‌وته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه، “دەستیان لەهێرشەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێردا هەبووە”. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه “پیلاندانەرو جێبەجێکارانی ئەم گروپە تیرۆریستییە لەپێنج ئەندامی سەرەکی پێکهاتون کە بریتین لەعەبدولڕەحمان رەحیم قادر، بیلال سلێمان عەبدولڕەحمان، رەهێڵ محەممەد رۆستەم ناسراو بەعەلی، محەممەد جەبارو محەممەد شێرزاد.” بەپێی دانپێدانانەکانیان کە لەگەڵ ئەم راگەیێندراوە بڵاودەکرێتەوە، هاوکارو هاندەری پێشوەختەی ئەم گروپە ئیسماعیل نەجمەدین ئیسماعیل، ناسراو بەمەلا ئیسماعیل سوسەیی بووە کە لەساڵی 2014وە پەیوەندی بەداعشەوە کردووەو دوجار بەیعەتی داوە. تۆماریی دەنگی بۆ سەرکردەی داعش ناردووەو ئامادەیی خۆی بۆ هەر کارێک دەربڕیوە. هەروەها زانیاریی سیخوڕی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە داوەتە داعش. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگه‌یاندووه، “دوایین کاری تیرۆریست ئیسماعیل سوسەیی، دابینکردنی چەکو پارەو پێداویستیی بووە بۆ گروپی ئەنجامدەری کردەوە تیرۆریستییەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، بەڵام ئیسماعیل سوسەیی لەرێکەوتی 3-7-2018 بەبڕیاری دادوەرو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە، بەبەڵگەی داعشبونی دەستگیرکراو دەست بەسەر چەکو جبەخانەکەیدا گیرا”. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: راگەیاندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دوای پەلامارە تیرۆریستیەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر لە رێکەوتی 23/7/2018 دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش بەرەنگاری تیرۆریستان بوونەوە و لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەرسێ تیرۆریستی هێرشبەر کوژران، تیمەکانی چاودێری و بەدواداچوونیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و سەرئەنجام ئەندامانی تری گروپەکە دەستگیرکران. پیلاندانەر و جێبەجێکارانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە پێنج ئەندامی سەرەکی پێکهاتووە، کە بریتین لە (عبدالرحمن رحیم قادر، بلال سلیمان عبدالرحمن، رەهێل محمد روستم ناسراو بە علی، محمد جبار و محمد شیرزاد). بەپێی دانپێدانانەکانیان کە لەگەڵ ئەم راگەیاندراوەدا بڵاوکراوەتەوە، هاوکار و هاندەری پێشوەختەی ئەم گروپە (اسماعیل نجم ا‌لدین اسماعیل) ناسراو بە “مەلا ئیسماعیل سوسەیی” بووە کە لە ساڵی 2014ــەوە پەیوەندی کردووە بە داعشەوە و دووجار بەیعەتی داوە، تۆماری دەنگی بۆ سەرکردەی داعش ناردووە و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو کارێک دەربڕیووە، هەروەها زانیاری سیخوڕی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە داوەتە داعش. دوایین کاری تیرۆریست (ئیسماعیل سوسەیی) دابینکردنی چەک و پارە و پێداویستی بووە بۆ گروپی ئەنجامدەری کردە تیرۆریستیەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، بەڵام ئیسماعیل سوسەیی لە رێکەوتی 3/7/2018 بە بڕیاری دادوەر و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە، بە بەڵگەی داعشبوونی دەستگیرکرا و دەست بەسەر چەک و جبەخانەکەیدا گیرا. ئەم گروپە لە رێگەی چەند کەسێکی توندڕەوەوە و لەژێر پەردەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، پەرەیان بە بیری توندڕۆیی داوە، پیلانی کردەی تیرۆریستیان داناوە. یەکێک لە ئەندامانی گروپەکە تیرۆریست (محمد شیرزاد)ــە و لە 2015 بە بەڵگەی داعشبوونی بۆ ماوەی ساڵێک بە بڕیاری دادگا حوکم دراوە، بەڵام دوای ئازادبوونی دووبارە پەیوەندی بە داعشەوە کردوەتەوە و لەو کردە تیرۆریستیەدا بەشدار بووە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی کارمەندێکی پارێزگا و برینداربوونی چەند کارمەندێکی هێزە ئەمنیەکان. سوپاسی هاوکاری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین، لە هاوکاری بەردەوامیان بۆ دەزگا ئەمنیەکان، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە، دەزگاکانمان بەردەوام دەبن لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان، بۆ سەلامەتی و پارێزراوی سەر و ماڵی هاوڵاتیان. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 2/8/2018
سه‌روه‌ر خه‌لیل وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق، بڕیاری داوە زەویە کشتوکاڵییه‌کان له‌خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانیان بسه‌ندرێنه‌وه و بدرێنە عەرەبەکان، هاوشێوەی بڕیارەکانی حکومەتی پیشووی بەعس کە کوردی دەردەکرو عەرەبی لە شوێنەکانیان دادەنا. له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا ته‌واوی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی پارێزگای که‌رکوک له‌خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانیان سهندرانهوهو له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌کانی نه‌وت و دارایی و به‌رگری تۆماکران و دواتر به‌گرێبه‌ستی کشتوکاڵی درێژخایه‌ن درانه عه‌ره‌به هاورده‌کان. دواتر لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠دا زەویەکان درانەوە بە کورد، بەڵام دیسانەوە هەوڵی وەرگرتنەوەیان دەدرێت. به‌پێی کۆنوسی کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق که وه‌ک رێنمایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی پارێزگاکه کراوه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی، تێیدا داوای یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی کیشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکات. زوهێر عه‌لی، له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی که‌رکوکی وه‌رگرتووه ده‌ڵێت «ئێمه داوامان کرد که چاره‌نوسی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان یه‌کلایی بکرێنه‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌و لیژنه‌یه له‌به‌غداوه پێکهات و ئێستاش داوای روونکردنه‌وه‌مان کردووه له‌باره‌ی هه‌ندێک له‌بڕگه‌کانی ئه‌و رێنماییانه‌و چاوه‌ڕوانین وه‌ڵاممان بدرێته‌وه«. فازڵ عه‌لى، ته‌مه‌ن 65 ساڵ، یه‌کێکه له‌و جوتیاره کوردانه‌ی له‌دوای ساڵی 2003وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی و تائێستا به‌رده‌وامه له‌کاری جوتیاری کردن، به‌ڵام ئه‌و ئێستا نیگه‌رانه له‌وه‌ی که جارێکی تر هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌کانی ده‌درێت. فازڵ به راگه‌یاند «ئێمه له‌ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه گونده‌کانمان چۆڵکران و حکومه‌تی به‌عس زه‌وییه‌کانی لێ داگیرکردین به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو وه‌ربگرین، ئێستا که گه‌ڕاوینه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وییه‌کانمان، جارێکی‌تر هه‌وڵده‌درێت لێمان داگیر بکه‌نه‌وه«. کۆی ئه‌و زه‌وییه کشتوکاڵییانه‌ی له‌خاوه‌نه کورد و تورکمانه‌کانیان وه‌رگیراونه‌ته‌وه، نزیکه‌ی ملیۆنێک و دوو سه‌د هه‌زار دۆنم زه‌وییه که پێنج هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجا گرێبه‌ستیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه و دهکەونه سنووری زۆربه‌ی قه‌زاو ناحییه‌کانی که‌رکوک. مه‌هدی موباره‌ک بەڕێوەبەری پیشووی کشتوکاڵی کەرکوک ده‌ڵێت «ئێمه له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه‌ی باڵای مادده‌ی 140 ئه‌و گرێبه‌ستانه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له‌کۆی 3000 عه‌ره‌بی هاورده که داوای قه‌ره‌بوویان کردبوو، به‌شێکیان قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه، دواتریش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ساڵی 2012 بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی لیژنه‌ی کاروباری باکور، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێکی زۆر له‌گه‌ڵیاندا وه‌زاره‌تی داد ئه‌و بڕیارانه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه«. لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک که ئێستا لیسته‌که‌ی له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌دان، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و بابه‌ته له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی که‌رکوکه‌وه جوڵێنراوه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که به‌پێی مادده‌ی 20ی یاسای ناکۆکییه موڵکدارییهکانی ژماره 13ی ساڵی 2010 و بڕیاری ژماره 4ی ساڵی 2007ی لیژنه‌ی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 و بڕیاری ژماره 29ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ته‌واوی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و لیژنه‌ی شئونی شیمال سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان و به‌خشینیان به‌عه‌ره‌بی هاورده هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه. هه‌وڵدانی به‌شێک له‌عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوک و عه‌ره‌به هاورده‌کان بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته کشتوکاڵییه‌کانیان له‌کاتێکدایه که له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2017وه هێزه کوردییه‌کان له‌و شاره له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماون و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی شاره‌که که‌وتووه‌ته ده‌ستی عه‌ره‌به‌وه. عه‌سکه‌ری ده‌ڵێت «ئه‌و بڕیارانه‌ی که لیژنه‌که‌ی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ پشتی پێبه‌ستوون بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و لیژنه‌ی شئونی شیمالن که پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140وه ههڵوهشێنراونهتهوهو زه‌وییه‌کان بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانیان گێڕدراونه‌ته‌وه«. هه‌رچی مه‌هدی موباره‌که، پێیوایه که «ئه‌و کۆنوسه پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 140ه و بڕیاره‌کانیش دراون به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی که‌رکوک بکرێت و دیراسه‌ی دۆخی پارێزگاکه بکه‌ن و له‌واقیع و کێشه و گرفته‌کانی که‌رکوک تێبگه‌ن، من پێموایه ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێبه‌جێ ناکرێت چونکه کێشه‌یه‌کی زۆر بۆ کورد و تورکمانی شاره‌که دروست ده‌کات و جگه له‌نانه‌وه‌ی کێشه هیچ چاره‌سه‌رێکی تێدا نییه«. به‌پێی یه‌کێک له‌بڕگه‌کانی رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ، پێویسته گرێبه‌سته کشتوکاڵییه‌کان ته‌نها بۆ عه‌ره‌به ره‌سه‌نه‌کانی که‌رکوک نوێ بکرێته‌وه و هاووڵاتییه کورد و تورکمانه‌کانیش که زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ده‌توانن له‌دادگاکان سکاڵا تۆمار بکه‌ن. زوهێر ده‌ڵێت «ئێمه نازانین مه‌به‌ست له وشه‌ی عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن چییه، بۆیه داوامان کردووه وه‌زاره‌ت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌مان بۆ روون بکه‌نه‌وه، به‌ڵام پێموابێت ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌بانه‌ش ده‌گرێته‌وه که له‌دوای ساڵی 1970وه له‌که‌رکوک نیشته‌جێن». به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای کشتوکاڵی که‌رکوک ئه‌و زه‌وییانه‌ی پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو ده‌درێن به‌و که‌سانه‌ی گرێبه‌ستیان هه‌یه، ده‌شڵێت «گرێبه‌سته کشتوکاڵییه‌کان پێشتر به‌شێوه‌یه‌کی تاکلایه‌نانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵه‌وه سڕکرابوون، ئێستا ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌به‌غداوه بۆمان دێنه‌وه که نوێکراونه‌ته‌وه«. زوهێر ره‌تیده‌کاته‌وه که بڕیاره‌کانی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 و ئه‌نجومه‌نی بڕیاربن و به‌راسپارده ناویان ده‌بات، به‌وته‌ی ئه‌ویش «ئه‌وانه‌ی باست کردن راسپاردهن و راسپارده‌ش جێبه‌جێناکرێت تاکو رێنمایی پێ ده‌رنه‌چێت». به‌وته‌ی عه‌سکه‌ری ئه‌و پرسه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئاژاوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵبگیرسێنێت، ده‌شڵێت «من پێموایه هه‌وڵه‌کانمان به‌باشی سه‌رده‌گرن به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی کورد یه‌کده‌نگ بێت، به‌پێی قانونیش ناتوانرێت ئه‌و بڕیاره نوێیانه جێبه‌جێ بکرێت». کێشه‌ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی که‌رکوک پرسێکی نوێ نییه‌و له‌دوای روخاندنی رژێمی به‌عسه‌وه چه‌ندین هه‌وڵ دراون به‌ڵام تائێستا هیچ کام له‌هه‌وڵه‌کان سه‌ریان نه‌گرتووه. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌سته‌ی موڵکداری گشتی ساڵی 2005 به پێی مادده‌ی 136 له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق پێکهێنرا و پێنج بنکه و پانزه لیژنه‌ی قه‌زایی له که‌رکوک کرده‌وه و به پێی ڕاپۆرتی ده‌سته‌که‌ش تا 30/6/2012 که ڕێکه‌وتی هه‌ڵپه‌ساردنی کاره‌کانی ده‌سته‌که‌یه له پارێزگای که‌رکوک ژماره‌ی ئه‌و داوایانه‌ی بۆ ده‌سته‌که به‌رزکراونه‌ته‌وه 55890داوایه و سه‌رجه‌م کاروباره‌کانی په‌یوه‌ست به‌م داوایانه ته‌واو کراون. دواتر ده‌سته‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و کێشه‌ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانیش به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی مانه‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ناوه ناوه عه‌ره‌به‌کان که پێشتر رژێمی به‌عس به‌گرێبه‌ست ئه‌و زه‌وییه کشتوکاڵه‌ی پێدابوون، له‌چه‌ندین ناوچه‌ی سنووری پارێزگای که‌رکوک هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی جوتیاره کورده‌کان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردوون. عه‌سکه‌ری ده‌ڵێت «ئه‌و کارانه هه‌وڵی راکان سه‌عید و گروپه‌که‌یه‌تی و ئاژاوه ده‌نێته‌وه‌و له‌کاتی بوونی ناکۆکیدا ئه‌گه‌ری که‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕ و کوشتنی به‌دوادێت». زوهێر جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که «جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیارانه کاتی زۆری پێویست نییه به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌که پێویسته به‌وریاییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین».
یاد قوربانی میدیا فەرمیەکانی ئێران نیگەرانی دەردەبڕن لەکردنەوەی فڕۆکەخانەی سەربازی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان و هەروەها دیاریکردنی کونسوڵی نوێی ئەمریکا لەهەولێر کە شارەزای کاروباری ئێرانە. هەروەها نیگەرانی دەردەبڕن لەسەردانی شاندە سیاسی و بازرگانیەکانی سعودیە بۆ هەرێمی کوردستان و بە هەوڵی زیادکردنی هەژموونی ئەو وڵاتە ناوی دەبەن. چەند میدیایەکی فەرمی باس لەوەدەکەن کەچالاکی و جموجۆڵەکانی ئەمریکاو سعودیە لەهەرێمی کوردستان روو لەزیادبونە، ئەوەش «پەیوەندی دۆستانەی» نێوان ئێران و هەرێم وێراندەکات. ئاژانسی فەرمی «تسنیم» لەبابەتێکی دورودرێژدا بەناونیشانی «تێڕوانینێک لەسەر جموجۆڵەکانی ئەمریکاو سعودیە لەهەرێمی کوردستانی عێراق» باس لەوەدەکات کە ئێران پشت و پەنای کورد بووە لەکارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە. هەروەها باس لەوەدەکات کە لەکارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە میدیای ئێران رۆڵی بەرچاوی هەبووە لەناساندنی دۆسیەکەو هەروەها ئەو وڵاتە چارەسەری بریندارەکانی کردوە لەکاتیکدا میدیای رۆژئاوا بیدەنگی هەڵبژاردوە لەسەر ئەو پرسە لەوکاتەدا. هەروەها رۆژئاواش تۆمەتبار دەکات بەپێدانی چەکی کیمیایی بە سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراق. تەسنیم دەڵێت ئێران هەمیشە بەئیجابیەوە لەکوردی عێراقی روانیوەو دوو کونسوڵی خۆی لەهەولیرو سلێمانی کردۆتەوە، کە رۆڵیان هەبوە لە بەرەوپیشبردنی پەیوەندیەکانی نیوان هەردولا. هەروەها باسی ئەوەدەکات کاتێک داعش نزیکی هەولێر بۆتەوە، ئێران هاوکاری کوردی کردوە لەو مەترسیانە پاراستویەتی، هەروەها دەڵێت مەسعود بارزانی خۆی ئەمەی راگەیاندوە. دەشڵێت ئێران و زۆربەی بەرپرسانی کورد شانازی بەو پەیوەندیانە دەکەن کە لەمێژەوە لەنیوان هەردولا هەیە، بەڵام ئەمریکاو سعودیە « هەوڵی وێرانکردنی دەدەن». لەبەشیکی تری راپۆرتەکەدا تەسنیم باس لەکردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا دەکات لەهەولێر لەگەڵ کردنەوەی فرۆکەخانەیەکی سەربازی ئەمریکا لەهەریر، کە دەڵێت ئەو فرۆکەخانەیە تەنها ٤٠ کیلۆمەتر لەئێرانەوە دوورە. ئەمەش بە «سیخوڕیکرن» دژ بە ئێران ناودەبات. لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا تەسنیم دیاریکردنی کەسێکی شارەزا لە کاروباری ئێران بەکونسوڵی هەولیر بەفشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەزانیت. تەسنیم لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا دەڵێت دوای ئەمریکا سعودیە کوردستان بەکاردێنێت وەکو ئامرازێکی بازرگانی بۆ فراوانکردنی هەژمونی خۆی لەناوچەکە. هەروەها دەڵێت عەرەبستانی سعودی هەولێری بەکارهێناوە وەکو سەنتەرێک بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی لەئاوەدانکردنەوەی موسڵدا. هەروەها ئاژانسی فارس نیوزی فەرمی کەنزیکە لەسوپای پاسدارانی ئێران، دەستبەکاربوونی ستیڤن فاگن لەهەولێر بە نانەوەی «پشێوی» ناودەبات لەسنووری ڕۆژئاوای ئێران. هەروەها دەڵێت کە ئەمەریکا پلانی ئەوەی هەیە نەیارە کوردەکانی ئێران چالاک بکاتەوە کە دژی ئێرانن، ئەمەش دوای ئەوە دێت مستەفا هیجری سکرتیری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران چاوی بە ڤاگن کەوت. لەگەڵ ئابڵۆقەی ئابوری ئەمریکا بۆ سەر ئێران و چڕکردنەوەی هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی هەژمونی ئێران لە ناوچەکە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە لەچەند بەرەیەکی جیاوازەوە هەوڵی لاوازکردنی ئێران دەدات وەک هێزێکی کاریگەر لەناوچەکە؛ هەرێمی کوردستانیش بێبەری نیە لەپلانەکەی ئەمریکا بۆ لێدان لەئێران، لە ئێستادا ستیڤن فاگن وەک کونسوڵی گشتی ئەمریکا دەستنیشانکراوە لەهەولێر و باکگراوندی ئەم کونسوڵە وەک پسپۆڕێکی کاروباری ئێران بۆتە جێی پرسیار‌و ئەمەش لایەنە ئێرانیەکانی نیگەران کردوە. ستیڤن فاگن کە پێشتر بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری ئێران بوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێستا لەجێگای کێن گرۆسی کونسوڵی پێشوو دانراوە لەکونسوڵگەری ئەمریکا لەهەولێر. لەڕاپۆرتێکی مەڵپەڕی ‹ئەل مۆنیتۆر›دا هاتوە کەپێدەچێت دانانی کونسوڵە نوێیەکە بەشێک بێت لەپلانەکانی مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران لەناوچەکە. ئەمە لە وتەکانی مایک پۆمپیۆدا ڕەنگدانەوەی هەیە کە لە نامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دارایی ئەمریکا کە بۆ یەکێتی ئەوروپایان ناردبوو دەڵێت «دەمانەوێت فشاری ئابوری سەخت بخەینە سەر ئێران بە شێوەیەک کە پێشتر ئەزمونیان نەکردبێت تا وا لەئێران دەکەین گۆڕانکاری دیار‌و بەرچاوو درێژخایەن بکەن لە سیاسەتکردنیاندا.» لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دووشەممە کونسوڵە نوێکەی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان لەبەردەم ئاڵای ئەمریکا و عێراق و کوردستاندا خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربونی ڕاگەیاند و وتی «بەجۆشەوە چاوەڕوانم بۆ لەنزیکەوە ئاشنابون بە خەڵکی کوردستان و کلتورو مێژووە فرە دەوڵەمەندەکەی، ئەمریکا و هەرێمی کوردستان پابەندبونێکی درێژخایەنیان پێکەوە هەیەو هەوڵەکانی من بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و خەڵکی کوردستان دەبێت.» ئابڵۆقە ئابوریەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەمانگی پێنجی ئەمساڵەوە دەستیپێکرد دوای ئەوەی ئەمریکا لەڕێککەوتننامەی ئەتۆمی کشایەوە بە هۆکاری ئەوەی ئێران پابەند نەبوە بەڕێکەوتنەکە، ئابڵوقەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران مافی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانی سنوردارکردوەو هاوکات بەڕێنەدانی ئێران بە مامەڵەکردن بە دراوی دۆلاری ئەمریکیەوە وایکردوە ئێران نەتوانێت مامەڵەی بازرگانی نێودەوڵەتی بکات و پارەی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان بدات کە لەو وڵاتە کاردەکەن، تا ئێستاش زۆرێک لەکۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان ئێرانیان جێهێشتوە و دراوی تمەنی ئێرانی تا دێت لەدابەزیندایە. لەڕاپۆرتەکەی ئەلمۆنیتۆردا هاتوە کە وەک بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری ئێران (کە ئۆفیسی لەچەندین وڵاتی جیهاندا هەیە)، کونسوڵە نوێیەکە بەرپرس بوە لەپەرەپێدان و رێکخستن و جێبەجێکردنی ئەجێندای ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران. بەپێی ڕاپۆرتەکە «کارکردنی ستیڤن فایگن لە کوردستانی عێراق گرنگی هەیە بەهۆی هەبونی بارەگای هێزە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکان لەوێ کەدژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران دەجەنگن.» هاوکات فایگن پەیوەندی بە هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردیەکانی ئێرانەوە کردوەو مانگی پێشوو لەگەڵ مستەفا هیجری سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئێران کۆبوەوە، هیجری لە ١١/٦ لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە بانگهێشتی ئەمریکا کراو لەوێ هەفتەیەک مایەوە. کۆبونەوەکە بە یەکەم کۆبونەوەی بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری ئێران و سەرۆکێکی پارتی دیموکراتی ئێران لەقەڵەمدراو دوابەدوای کۆبونەوەکەش پێشمەرگەکانی پارتی دیموکرات هێرشێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا لەهەشتی تەمموزدا لەڕۆژئاوای ئێران و بەوتەی خۆیان نۆ سەربازی پاسداری ئێرانیان کوشتوە. ئەم هەوڵەی ئەمریکا بۆ نزیکبونەوە لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران و دانانی کونسوڵێکی ئێرانناس لە هەرێمی کوردستان حکومەتی ئێرانی دڵگران کردوە. هاوکات هەفتەی ڕابردوو شاندێکی عەرەبستانی سعودی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد‌و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکومەت کۆبونەوە. بەپێی بڵاوکراوەیەکی مەڵپەڕی ئەنجومەنی وەزیران شاندە سعودیەکە لەسەرۆکی ژوری بازرگانی شانشینی سعودیەو باڵیۆزی سعودیە لەعێراق و کونسوڵی گشتیی سعودیە لەهەرێمی کوردستان پێکهاتبون. بەپێی بڵاوکراوەکە هەردوو لایەن باسیان لەپەرەپێدانی پەیوەندی ئابوری و بازرگانی کردوەو جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە «دەکرێت هەرێمی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەم و وەک ناوەندێک بۆ دەستپێکردنی چالاکیی بازرگانی و ئابوری و کار‌و وەبەرهێنان لە هەموو عێراق بەکاربهێندرێت
سازدانى: ئارا ئیبراهیم عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ ئاماژه به‌وه ده‌کات که په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتى سارد‌و سڕه و زه‌مینه گونجاو نیه بۆ کۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا تا گرژییه‌کان هه‌بێت، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که په‌نجا که‌س له‌سه‌ر روداوه‌که‌ى هه‌ولێر ده‌ستگیرکراون و ته‌نها ناوى کادرێکى کۆمه‌ڵ ده‌هێندرێت. عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که دۆسیه‌که‌ى سه‌لیم شوشکهیى کە تۆمەتبارکراوە بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش وه‌ک خۆى ماوه. هاوڵاتی: لە پرسى روداوه‌که‌ى بیناى پارێزگاى هه‌ولێر گرژى که‌وته نێو پارتى و کۆمه‌ڵ، تا ئێستا ئه‌و که‌یسه به‌چى گه‌شتووه؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ماوه‌یه‌که په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى له‌نێو لایه‌نه‌کان سارد‌و سڕه‌و هه‌ندێکیشى به‌قۆناغێکى ئاڵۆزدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و لایەنانهى که جۆرێک له ئۆپۆزسیۆن بونیان هه‌ڵبژاردووه هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و کاتانه له حکومه‌ت به‌شداربوین به حه‌قمان زانیوه دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى بکه‌ین، داکۆکیمان له حوکمڕانى ته‌ندروست کردووه، بۆیه ساردوسڕى که‌وتۆته نێو ئه‌و دوو به‌ره‌یه. جا ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌و براده‌رانه‌ى پارتى و یه‌کێتى ناوه ناوه به‌شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیانداوه پێگه‌ى خۆیان قایمتربکهن به‌ته‌زویر بوبێت به چاوسورکردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه بوبێت، له‌م ئاخیرهشدا ئه‌م دۆسیه هێنرایه پێشه‌وه به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵى ئیسلامى دواى ئه‌و هه‌موو ساختهکاریهى له‌ده‌نگى خه‌ڵک کرا به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان هاتن کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تیان بۆ دروستکردین. ئێمه قه‌ناعه‌تمان به توندوتیژى نییه، کاتى خۆى که کۆمه‌ڵى ئیسلامیمان راگه‌یاند ئه‌وه بوه که سیاسه‌تێکى رونمان له‌کوردستاندا هه‌بێت، بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان و پرسه سیاسییه‌کان، له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر. مه‌سه‌له‌ى مامۆستا سه‌لیم شوشکهیى له‌شوێنى خۆى ماوه‌ته‌وه‌و دادگا فه‌رمانى ئاماده‌بونى له‌دادگا پێکراوه و نه‌چێت ده‌ستگیر ده‌کرێت، ئێستا ئێمه کادرێکمان گیراوه به‌ناوى عه‌بدولحه‌مید له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ى، ئێمه به‌ده‌زگا فه‌رمیه‌کانمان راگه‌یاندووه که کادرى ئێمه‌یه‌و ته‌زکیه‌ى ده‌که‌ین، زوڵم ده‌که‌ن که تۆمه‌تى ناحه‌قى به‌رانبه‌ر بکه‌ن له‌کاتێکدا که 50 که‌سى تر ده‌ستگیرکراوه به‌س ته‌نها باسى کادرهکهى کۆمه‌ڵ ده‌کرێت، له‌نێو 50 که‌س که به‌گومانى روداوه‌که‌ى بیناى پارێزگا ده‌ستگیرکراون بۆ به‌س ناوى کادرێکى ئێمه ده‌هێنرێت، پێیان راگه‌یاندوین که شتێکى ئهوتۆنییه، به‌ڵام وه‌ڵامى ره‌سمیمان وه‌رنه‌گرتووه ته‌حقیقى سه‌ره‌تایى ده‌رکه‌وتوه که کادرهکهى کۆمه‌ڵ په‌یوه‌ندى به‌و که‌سانه‌وه نه‌بووه. هاوڵاتی:ئه‌گه‌ر کێشه له‌نێوان کۆمهڵو پارتى هه‌بێت باس له‌وه ده‌کرێت که ئێوه نێوه‌ندگیرى ده‌که‌ن؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه که‌سمان نێوه‌ندگیریمان نه‌کردووه چونکه من به‌شێکم له‌سه‌رکردایه‌تى کۆمهڵو هه‌مومان یه‌ک سیاسه‌تمان هه‌یه و له‌مامه‌ڵه‌کردن له‌په‌یوه‌ندیکردن یه‌ک قه‌ناعه‌تمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ براده‌رانى پارتى په‌یوه‌ندیمان له ئاستێکى لاوازدایه و سارد‌و سڕه‌و نایشارمه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوین له‌م کوردستانه‌دا بین و په‌یوه‌ندیمان نه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى هه‌رێمدا، به‌داخه‌وه ئێمه له حکومه‌ت بوین زوڵم به‌رانبه‌ر کادیره‌کانمان ده‌کرا و دوکادیرمان گیرا بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ، ناڕه‌حه‌ته قه‌ناعه‌ت به کادرو ئه‌ندامانى خۆت بکه‌ین که بته‌وێ په‌یوه‌ندییه‌کى دروست له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبه بکه‌یت. که له حکومه‌تیش نه‌ماوین ئه‌و هه‌موو ته‌زویره کراوه به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵ کراوه، ئێمه له‌به‌ره‌ى خه‌ڵکى هه‌ژارو مه‌زڵوم بووین مه‌عقوله ته‌نها له‌هه‌ولێر نزیکه‌ى 50 هه‌زار ده‌نگ کهمبکهین له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، یانى هیچ که‌سێک بڕواناکات که ئه‌مه ده‌نگى کۆمه‌ڵ بێت و هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که فێڵ له کۆمه‌ڵ کراوه. هاوڵاتی: مه‌لا ئیسماعیل سوسهیى هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به کۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌وه هه‌بووه؟ عه‌بدولستار مه‌جید:هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به کۆمه‌ڵه‌وه نه‌بوه‌و له ئێمه‌شه‌وه نزیک نه‌بووه. هاوڵاتی : ئه‌گه‌ر به‌به‌ڵگه ئه‌ندامێکى ئێوه په‌یوه‌ندى به‌م روداوه‌ى هه‌ولێر یا ئه‌وه‌ى «پارتى» ده‌یڵێت که په‌یوه‌ندی کادیرێکتان به «داعش»ه‌وه، هه‌بێت چ بریارێک ده‌ده‌ن؟ عه‌بدولستار مه‌جید :ئه‌گه‌ر بهڵگهههبێت و بسه‌لمێندرێت له دادگایه‌کى بێلایه‌نى سه‌ربه‌خۆدا دادگایى بکرێت پارێزه‌رێکى بۆ بگیرێت و حه‌قى به‌رگریکردنى هه‌بێت له‌خۆى، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ریدا ساغبوه‌وه ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵ یه‌ک زه‌ڕه به‌رگرى لێناکه‌ین. هاوڵاتی:پارتى ئێستا قسه له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر ده‌کات که سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى فشارى ده‌سه‌ڵاتدایه بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵ؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه داکۆکى له‌م بابه‌ته ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تى ناڕه‌وا ده‌زانین له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌وه‌ش یه‌کێک له‌و کارانه‌یه که هه‌وڵدانه بۆ عهیبدارکردنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى. هاوڵاتی: پێتانوانیه ئه‌م دۆسیه جیاوازانه که به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵ ده‌جوڵێندرێن گرفتان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان دروست ناکات؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ده‌مه‌وێ هه‌موولایه‌ک دڵنیابکه‌مه‌وه که هه‌موو تۆمه‌تانه‌ى که ده‌کرێن با هه‌موو لایه‌ک بزانن که زۆر بێ باکین و زۆر بێمنهتین ئه‌وه من له هه‌ولێرم ئێمه نه چاواشهکارى نه ساخته‌کاری و فێڵکردن له‌ده‌نگى خه‌ڵک هیچى ئه‌وانه پاشه‌کشه‌مان پێناکات له پرۆژه‌ى چاکسازى پشتگیرى کردن له هاوڵاتیانى هه‌ژارو زوڵملێکراو، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و سورتر ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانمان، ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه نیه که بڕوامان به په‌یوه‌ندى سیاسى نه‌بێت، که‌س هێنده‌ى کۆمه‌ڵ باجى نه‌داوه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانى، بروامان به په‌یوه‌ندى ته‌ندروست هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کاندا که پێکه‌وه هاوکارو خزمه‌تکارى هاوڵاتیانى خۆمان بین. هاوڵاتی: که په‌یوەندى ئێوه‌و پارتى ساردوسڕه ناتوانن کۆببنه‌وه؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵ مه‌رجمان هه‌یه، له‌کاتى ته‌زویرو ساخته‌کارى بته‌وێ ئێمه کۆببینه‌وه ئێمه قه‌ناعه‌تمان پێى نییه و له‌م بارودۆخه زه‌مینه گونجاو نییه بۆ کۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌نێوان ئێمه و پارتیدا بێگومان، ده‌بێت ئه‌م وه‌زعانه ئاسایى بکرێنه‌وه گرژییه‌کان نه‌هێڵدرێت، ئه‌گه‌ر کادرى من تێوه گلاوه با به‌پێى یاسا دادگایى بکرێت و سزاى خۆى وه‌ربگرێت، کۆمه‌ڵى ئیسلامى مافى خۆیه‌تى قه‌ره‌بوى بۆ بکرێته‌وه، به چ بڕیارێک کادرى من تۆمه‌تبار ده‌که‌ی به په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ داعش هه‌بێ له‌کاتێکدا نه ته‌حقیق کراوه نه رونبۆته‌وه. پاشان قسه‌مان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، ئاخر حکومه‌ت به‌م شێوه‌یه به‌رێوه ناچێت، خه‌ڵک حه‌قى ئه‌وه‌ى نیه قسه‌بکات، ده‌بێت ئیش بۆ خه‌ڵک بکرێت و حه‌قى خه‌ڵک بدرێت. هاوڵاتی: ئه‌مه شه‌ڕى سارده له‌نێوان ئێوه‌و پارتیدا، که تۆمه‌تبار ده‌کرێن نزیکن له ئێرانه‌وه‌و دورن له تورکیاوه؟ عه‌بدولستار مه‌جید: لێت ناشارمه‌وه، له زۆر روه‌وه ئه‌گه‌ر وابێت ئێمه خۆمان له تورکیا به نزیکتر ده‌زانین، ئێمه نه له‌به‌ره‌ى ئێران و تورکیاین له به‌ره‌ى حه‌ق و گه‌لین. هاوڵاتی: لیستى به‌ره‌و ئیسلاحى یه‌کگرتو بزوتنه‌وه پێکهێنراوه، ده‌وترێت ئێوه له‌گه‌ڵ لیستى ئیسلامى نه‌بوون؟ عه‌بدولستار مه‌جید : هه‌رگیز لیستى ئیسلامیمان ره‌تنه‌کردۆته‌وه، کاتى خۆى گفتوگۆکان له‌نێوان هه‌رسێ لامان به‌وه گه‌شت زه‌مینه گونجاو نییه لیستێکى به‌و شێوه‌یه دروست بکه‌ین. قۆناغێک هه‌بوه یه‌کگرتوو پێى باش نه‌بوه، قۆناغێک هه‌بووه ئێمه پێمان باش نه‌بوه یان هه‌ردولامان به باشمان نه‌زانیوه لیستى ئیسلامى هه‌بێت، ئه‌وه‌ى ئه‌مدواییه برایانى یه‌کگرتوو قسه‌یان له‌گه‌ڵ من و برایانى تردا کرد داوایانکرد، وتم ئێمه پێمانباشه به‌ڵام کۆمسیۆن سێ رۆژ ماوه‌ى ماوه ئایا به‌م سێ رۆژه ته‌فاهوم ده‌که‌ین، ئێمه قه‌ناعه‌تمان وابوو به‌ره‌یه‌کى فراوانتر دروستبکه‌ین، به‌ره‌ى نیشتمانى و گه‌ل و دژه گه‌نده‌ڵى دروست بکه‌ین، بۆیه به سێ رۆژ فریانەکهوتین و لیسته‌که‌یان پیرۆز بێت و پێمانوتن که ئه‌وه‌مان پێ نه‌فرۆشرێته‌وه و ئیستیفزاف بکرێن که ئه‌مه لیستى ئیسلامییه و ئه‌وه‌ى ئێمه شتێکى تره. لیستى ئیسلامى به‌ته‌نها به کۆمهڵو یه‌کگرتوش دروستنابێت، ده‌بێت بزوتنه‌وه‌و خه‌ڵکى سه‌له‌فى و سۆفى تێدا بێت ئه‌وکات ده‌بێته لیستى ئیسلامى. هاوڵاتی: ئارام قادر له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی وتى «گۆڕان و کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ پێکهێنانى لیستى هاوبه‌ش نه‌بوون» ئێوه قسه‌تان چییه؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه بوین و شاهیدیشم هه‌یه، ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ى که پێى خۆش بوو ئه‌م به‌ره‌یه دروستبکرێت کاک مه‌سعود عه‌بدولخالق بوو لێدوانى رهسمیشم له‌سه‌ردا له‌که‌ناڵى ئاسمانى په‌یام، کاتى خۆى که لیستى نیشتمانمان بۆ که‌رکوک دروستکرد ئێمه‌ى تێدا نه‌بوینایه ئه‌وانى تر رێکنه‌ده‌که‌وتن.