سازدانى: هاوڵاتی ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ناوخۆ‌و ئاسایش له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات هه‌واڵگرى ئێران له‌ناو هه‌رێم هاوکارى هێرشه موشه‌کییه‌که بووه بۆ سه‌ر هه‌ردوو حزبى دیموکرات. قادر ره‌زگه‌یى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باسى ئه‌و سه‌ردانه مهیدانییهیان ده‌کات بۆ لاى هه‌ردوو حزبى دیموکرات که رۆژى دووشه‌ممه 9/11/2018 ئه‌نجامیانداوه‌و تێیدا باس له‌ورده‌کارى هێرشه‌که‌و زیانه‌کان و هاوکارییه هه‌واڵگرییه‌کان ده‌کات. هاوڵاتی: له‌سه‌ر هێرشه موشه‌کیه‌که‌ى ئێران بۆ سه‌ر حزبى دیموکرات وه‌کو لیژنه‌ى ناوخۆ‌و ئاسایش چونه کۆیه، به‌چ ئه‌نجامێک گه‌یشتوون؟ قادر ره‌زگه‌یى: سه‌ردانى کۆیه‌مان کرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌ردوو حزبه‌که حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران و حزبى دیموکراتى کوردستان کۆبونه‌وه‌مان کرد. 16 شه‌هیدو چل برینداریان هه‌یه که به‌ڕه‌سمى لێمان وه‌رگرتوون. داوا له‌سه‌رۆکایه‌تى پەرلەمان ده‌که‌ین ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر حزبى دیموکرات بکاته بڕگه‌یه‌کى به‌رنامه‌ى کار‌و داخڵى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى بکات. هاوڵاتی: پاراستنى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات و پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان له‌ئه‌ستۆى حکومه‌تى هه‌رێمدا نیه؟ قادر ره‌زگه‌یى: بێگومان وایه، پرسى پارێزگارى کردن لهسیادهى عێراق که عێراق سیاده‌ى ناته‌واوه بهههرێمى کوردستانه‌وه مه‌یدانێکى ئاوه‌ڵایه بۆ ته‌داخولاتى نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمى. به‌پێى ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق و هه‌موو یاساکان هى حکومه‌تى عێراقە له‌ناویشیدا هى حکومه‌تى هه‌رێم ره‌هه‌ندى سیاسیان هه‌یه، حزبه‌کانى دیموکرات له‌هه‌رێمى کوردستانن، هه‌رێم له چوارچێوه‌ى عێراقدایه بێگومان ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق کهپارێزگارییان لێبکه‌ن له‌هه‌موو رویه‌که‌وه. حزبه‌کانى دیموکرات پابه‌ند بوون به رێسا‌و یاساکان و بڕیاره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌و موراعاتى ره‌وشى سیاسى و هه‌ستیارى هه‌رێمیان کردووه، خۆیان (دیموکرات) پێیان وتیان که شه‌ڕى حکومه‌تى ئێران ناکه‌ین به‌چالاکى سه‌ربازى، هه‌موو چالاکییه‌کان که له‌ڕۆژهه‌ڵات ئه‌نجامده‌درێن و به‌چالاکى ناوبراون مهفاریزهکان و پێشمه‌رگه‌کانیان چونه‌ته قوڵایى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بۆ شه‌ڕ نه‌چوون و بۆ کارى ته‌بلیغاتى چوون، به‌ڵام به‌سه‌ر که‌میندا که‌وتوون یاخود کۆمارى ئیسلامى مهعلوماتى هه‌بووه لێیان دراوه‌و دیموکراته‌کان به‌رگریان کردووه. ته‌نانه‌ت باسى ئه‌وه‌شیان کرد کهچالاکى سه‌ربازى ناکه‌ن، خۆ ده‌توانن له‌سه‌ر سنوره‌کان بیکه‌ن که‌ده‌یان پاسدارى لێیه‌و که‌مترین زیانیان هه‌بێت ئه‌گه‌ر ئامانجیان له‌و قۆناغه‌دا چالاکى سه‌ربازى بێت، به‌ڵام چالاکییه تهبلیغاتیهکانیان به‌هۆى هه‌ندێ روبه‌ڕوبونه‌وه به‌ئه‌نجام بووه به فهعالیاتى سه‌ربازى. هاوڵاتی: پێتوایه لەناوخۆی هەریمی کوردستان هاوکارى ئێران یاتورکیا بکرێت له‌سه‌ر هێرشه‌کانیان بۆ حزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باکور؟ قادر ره‌زگه‌یى: به‌فه‌رمى پارتى و یه‌کێتى هیچ هاوکاری و ههمانگییان نه‌بووه بۆ هێرشى موشه‌کى بۆ سه‌ر حزبه‌کانى دیموکرات، به‌ڵام بێگومان له‌ناو هه‌رێمى کوردستان و خودى حزبى دیموکرات چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى ئیتڵاعاتى ئێران هه‌یه که‌کار بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌کات، ئه‌و ئامێر‌و ئهجهیزانهى که هه‌ن زۆر بچوکن که (GPS)ێک له‌ناوچه‌یه‌ک دابنرێت و ده‌توانێت پانتاییه‌کى زۆر بخوێنێته‌وه‌و رهبتى هه‌بێت به‌مانگی دەستکردو و بهدەزگای تایبه‌ته‌وه. له‌ناو حزبه کوردستانیه‌کانى باشورى کوردستان و حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵگرى ئیتڵاعات بونى هه‌یه. بۆ ئه‌و جۆره هێرشه ناڕه‌وایانه پێویستى به کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه‌ى خۆى هه‌یه که‌تواناى ئهجیهزهى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه به‌راورد ناکرێ به‌هه‌واڵگرى و توانا ته‌کنیکیه‌کانى حزبه کوردستانیه‌کانى هه‌رێم و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، چونکه هه‌رێمى کوردستان توندوتۆڵ نیه، دامه‌زراوه‌ى نیه له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم سیاسه‌ت و ستراتیژێکى رونى هه‌بێت، که‌چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و نێوده‌وڵه‌تیدا بکات، به‌ڵێ بێده‌نگى هه‌بووه له‌سه‌ر پێشێلکارى و سنور به‌زاندن و هێرشه‌کان و ته‌داخولاتى ئیقایمیش هه‌بووه.
هاوڵاتی لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەبەرنامەی کاریاندا باس لەهەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچەو دابنیکردنی هەلی کاردەکەن بەشێوازی جۆراوجۆر. پارتی دیموراتی کوردستان لەبەرنامەی کاری‌دا دەڵێت «پێوەرەکانی وەزیفەی گشـتی رێکبخرێنەوەو ئەنجومەنی راژە دابمەزرێ... سیستمی مووچەو خانەنشینی و هەموو جۆرە ئیمتیازاتێکی مـاددی لەسـەر بنەمایەکی شـەفاف دابڕێژرێنـەوە، کـەعەدالەتـی کۆمەڵایەتـی بەدیبێنێ». یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەگەرچی باسی مووچەی نەکردوە، بەڵام لەبەرنامەی کاری‌دا باسی دابینکردنی هەلی کار دەکات و دەڵێت «دابینکردنی ٥١ هەزار هەلی کار تا ٢٠٢٠ هەروەها بنیاتنانی ٢٢ کارگەی قەبارە مامناوەند تاساڵی ٢٠٢٢ «. هەرچی کۆمەڵی ئیسلامیە دەڵێت کار بۆ هەڵوەشاندەوەی موچە دەکات و زۆرترین خاڵەکانی بەرنامەی کاری لەسەر موچەیەو دەڵێت «هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌که‌وتی زۆره‌ملێی مووچه که به نایاسایی سه‌پێندراوه به‌سه‌ر موچهخۆرانداو گێڕانه‌وه‌ی موچه‌ی پاشه‌که‌وتکراویان». لەخاڵێکی تری بەرنامەی کاری‌دا هاتووە «دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی هاوچه‌رخی بانکی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی دراوی نه‌ختینه‌و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی بانکی به هاوڵاتیان و موچه‌خۆران». هەروەها داوای به‌رکارکردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌کگرتووی عێراق دەکات لەگەڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی که‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی و که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله‌باڵاکان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی نایاسایی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی. هەروەها پاککردنه‌وه‌ی لیستی موچەی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و که‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له«که‌سانی ناشایسته» دەکات. لەخاڵێکی تردا داوای پێدانه‌وه‌ی موچه‌ی سودمه‌ندانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی دەکات به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی کههاوسهریان زیندانییه، یان له‌ژیاندا نه‌ماون، یان لێکجیابوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیرییان دواکه‌وتووه یان تێپه‌ڕی کردوه. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش لەبەرنامەی کاری‌دا بەشێوەیەکی بەرفراوان باسی موچەو دامەزراندن دەکات و داوای هەڵگرتنی سیستمی پاشەکەوتی موچەو گێڕانەوەی سەرجەم شایستە داراییەکانی فەرمانبەران دەکات. لەخاڵێکدا داوای پێداچوونەوە بەسیستمی موچە دەکات بەجۆرێک «دادپەروەری دەستەبەر بکات لەنێوان موچەی پلە باڵاکان و موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی». هەروەها داوای رێکخستنەوەی موچەی خانەنشینان دەکات بەجۆرێک «فەرمانبەر دوای خانەنشینبونی بتوانێت بەژیانێکی شکۆمەند بژێت». لەخاڵێکی تری بەرنامەی کاری یەکگرتودا هاتووە «سەرلەنوێ دابەشکردنەوی دەستی کار لەنێو فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم بەجۆرێک دیاردەی فەرمانبەری بندیوار نەهێڵێت و یەکسانی لەئەرک و خزمەت لەنێوان فەرمانبەران بهێنێتەدی». سەبارەت بەدامەزراندنیش لەبەرنامەکەدا هاتووە «رێکخستنەوەی پرۆسەی دامەزراندن و میلاکات بەجۆرێک هەلی دامەزراندن لەکەرتی گشتی بەشێوەیەکی یەکسان و لەسەر بنەمای کەفائەت و پێویستی بێت و دوربێت لەدەستتێوەردانی حزبی و خزم خزمێنە». هەروەها بزوتنەوەی گۆران لەبەرنامەی کاری‌دا داوای هەڵوەشاندنەوە، یان هه‌موارکردنی هەموو ئه‌و یاسا‌و رێنماییانە دەکات کەپەیوەندیدارن به‌سیستمی موچەو خانه‌نشینی و ئیمتیازاتی به‌رپرس و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران، بەجۆرێک دادپەروەری کۆمەڵایەتی تێدا فەراهەم بێت. لەخاڵێکی بەرنامەکەیدا دەڵێت «هەوڵدان بۆ دانانی سندوقێکی نیشتمانی، که‌بڕێک له‌بودجه‌ی هه‌رێمی بۆ ته‌رخان بکرێ، لەڕوی داراییەوە سەربەخۆ بێت و سەر بەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بێت، بەمەبەستی هاوکاریکردنی کەسانی هەژارو نەدارو کەمدەرامەت». هەروەها لەخاڵێکی تری بەرنامەی کاری گۆڕاندا هاتووە «یەکخستنی سیستمی موچەو داتاکردنی ناوی موچەخۆرانی کوردستان و ئەلیکترۆنیکردنی دابەشکردنی موچە لەڕێگەی بانکەوە، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ژمارەی راستەقینەی موچەخۆرانی کوردستان و جیاکردنەوەی موچەخۆری راستەقینە لەبندیوارو ئاشکراکردنی موچەخۆری وەهمی و بڕینی هەموو ئەو پارانەی لەئەنجامی ناعەدالەتی و گەندەڵی بەفیڕۆچون و گێڕانەوەی بۆ وەزارەتی دارایی». لەخاڵێکی تریشدا داوای چاره‌سه‌رکردنی دیارده‌ی بێ‌کاری دەکات له‌ڕێگه‌ی دابینکردنی دەرفەتی کارەوە له‌هه‌ردوو که‌رتی گشتی و تایبه‌تدا. هەروەها لەخاڵێکی تردا داوای پێدانی خانەنشینی بەهەموو هاوڵاتیەکی کوردستان دەکات، ئەوەش بەبڕینەوەی موچەیەک کە لەگەڵ باری ژیان و گوزەرانیدا بگونجێت، کاتێک گەیشتە تەمەنی خانەنشینی لەگەڵ ده‌رکردنی یاسایەکی تایبەت بەخانەنشینی. بەجۆرێک «دادی کۆمەڵایەتی فەراهەم بکات لەنێوان هەموو چین و توێژەکاندا».
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمریکی کاتێک 10 ساڵ لەمەوبەر خەزعەلی دەستگیرکراوە، توشی دڵەڕاوکێ و پەرکەم بووە. واڵستریت جۆرناڵ - هاوڵاتی وەرگێڕانی: یاد قوربانی چەند ڕاپۆرتێکی نوێی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، کە تائێستا بە شاراوەیی هێڵرابونەوە لەسەر دانپێدانانەکانی (قەیس خەزعەلی) ڕابەری میلیشیاکانی عەسایب ئەهل ئالحەقی شیعە مەزهەب، دەریانخستوە تا چ ڕادەیەکی زۆر ئێران ڕۆڵی هەبوە لە پاڵپشتی کردنی سیاسەتمەدار و میلیشیا شیعەکانی عێراق لە شەڕکردنیاندا دژی سوپای ئەمریکا. گرنگی دانپێدانەکانی خەزعەلی لە ئێستادا ئەوەیە کە ئەو بەهۆی هێزە میلیشیاییەکەیەوە هەژموونی سەربازی هەیە و لە دەنگدانی پەرلەمانی عێراقدا، حزبە سیاسیەکەی توانی ١٥ کورسی لە کۆی ٣٢٩ کورسی بەدەست بهێنێت و ئەمەش هەژمونی سیاسیی ئەو حزبەی وەک هێزێکی شیعە زیادکردوە. خەزعەلی دەیەیەک لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمریکیەکانەوە لە عێراق دەستگیرکراو لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا دوای ئەوەی تۆمەتبارکرابوو بە ڕێکخستنی هێرشێک بۆ سەر بارەگایەکی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٠٧دا کە بووە هۆی کوژرانی پێنج سەربازی ئەمریکی. دانپێدانانەکانی سەرکردە شیعەکە چەند مانگێک لەمەوبەر لە لایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە ئاشکراکرا بە مەبەستی توێژینەوە و نوسینەوەی مێژووی جەنگی عێراق. هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بڵاونەکراوەتەوە بەڵام کۆپیەک دەست ڕۆژنامەی (واڵ ستریت جۆرناڵ) کەوتوە و لێکۆڵینەوەیان تیادا کردوە. ڕاپۆرتی دانپێدانانەکە لە لایەن بەرپرسان و یاساییەکانی واشنتۆن و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە بینراوە و دەیانەوێت بڕیاربدەن ئایا خەزعەلی و میلیشیا و حزبە سیاسیەکەی بە تیرۆرست لەقەڵەمبدەن یاخود نا. گەر عەسایب ئەهل ئەلحەق بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لە لایەن ئەمریکاوە لەقەڵەمبدرێن ئەوا لێکەوتەی دارایی و سیاسی خراپی دەبێت بۆ لایەنە شیعەکە بەڵام ئەمریکاش لەو کاتەدا چەند لایەنێکی شیعە توندڕەوەکان لەدەستدەدات کە لە ئێستادا پێویستی پێیانە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانیەکی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە بەرژەوەندی خۆی. لە چەند مانگی پێشوودا و دوای بەدەستهێنانی ١٥ کورسی پەرلەمانی، خەزعەلی ڕایگەیاند کە ئەو هیچ وەلائێکی بۆ ئێران نیە، بەڵام دانپێدانانەکانی 10 ساڵ لەمەوبەری دەریانخستوە کە خەزعەلی دانی بەوەداناوە کە لەگەڵ ئێران‌دا دەستی تێکەڵکردوە و هێزە میلیشیاییەکەی چەک و ڕاهێنانی لە لایەن ئێرانەوە پێکراوە تا دژی هێزە ئەمریکیەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان چالاکی سەربازی ئەنجامبدەن و فشاریان بکەنە سەر عێراق بەجێ بهێڵن. تا لە ساڵی ٢٠١١ دا هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا عێراقیان بەجێهێشت دوای ئەوەی باراک ئۆباما و نوری مالیکی نەگەیشتنە ڕێکەوتن تا هێزە ئەمریکیەکان لەو وڵاتە بمێننەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکە کە لە ١٨/٦/٢٠٠٧ دا نوسراوە خەزعەلی دانی بەوەداناوە کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە لە سێ سەربازگەی نزیک تارانی پایتەخت چەکدارە عێراقیە شیعەکان مەشقیان پێکراوە و خۆی سەردانی سەربازگەکانی کردوە. بە پێی زانیاری ڕاپۆرتەکە حزبوڵای ئێرانی و لوبنانی ڕابەرایەتی مەشقەکانیان کردوە، ئێرانیەکان پسپۆڕی شەڕی میحوەر و لوبنانیەکان پسپۆڕی شەڕی پارتیزانی و کۆڵان بەکۆڵانبوون. بە پێی دانپێدانانەکانی خەزعەلی، فەرماندە سەربازیە ئێرانیەکان بۆ میلیشیا شیعەکانیان دیارینەکردوە لە چ ئامانجێک بدەن بەڵام فرمانیان پێکردون کە لە بەسڕە لە هێزە بەریتانیەکان و لە باقی عێراق لە هێزە ئەمریکیەکان بدەن تا «زۆریان لێبکەن بکشێنەوە.» بۆ وەرگرتنی لێدوان ڕۆژنامەی واڵستریت جۆرناڵ پەیوەندیان بە حیزبی عەسایب ئەلحەقەوە کردوە و (قاسم ئەلدەراجی) کە یەکێکە لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی ئەو حزبەیە بە ڕۆژنامە ئەمریکیەکەی ڕاگەیاندوە کە ئەمریکا دەیەوێت دەستوەربداتە سیاسەتی عێراقەوە، ئەو دەڵێت «پێدەچێت ئەمریکا پلانی دانابێت بۆ لێدان لە عەسایب ئەهل ئەلحەق و شێخ قەیس خەزعەلیی ڕابەری حزب، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەو بە توندی دژی دەستێوەردانی دەرەکی لە سیاسەتی عێراقدا وەستاوەتەوە.» بە وتەی بەرپرسە ئەمریکیەکان خەزعەلی لەسەر پلانی ڕفاندنی چەند سەربازێکی ئەمریکی لە شاری کەربەلای باشوری بەغداد دەستگیرکراوە کە شکستی هێناوە و بەهۆی پێکدادانەوە پێنج سەربازی ئەمریکی بونەتە قوربانی. ئەو دانیبەوەداناوە کە پلانەکە لە لایەن ئێرانیەکانەوە ڕێکخراوە تا سەربازە ئەمریکیەکان بە بارمتە بگیرێن و بگۆڕدرێنەوە لەبەرانبەر چەند میلیشیایەکی موقتەدا سەدر کە ئەوکات لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دەستبەسەربون. لە ساڵی ٢٠٠٩ دا خەزعەلی ڕادەستی هێزە ئەمنیە عێراقەکان کرایەوە دوای ئەوەی بەڵێنیدا هێزە میلیشیاکەی چەک دابنێن، دوای ئەوەش لە لایەن هێزە عێراقیەکانەوە ئازادکرا. هیچ ئاماژەیەک بۆ ئەوە نیە کە لە میانەی لێکۆڵینەوە لەگەڵی خەزعەلی ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان بووبێتەوە بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا توشی دڵەڕاوکێ و پەرکەم بووە. لە ڕاپۆرتەکەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکادا هاتوە کە دوای پرسیارلێکردنی چەندبارە خەزعەلی دانی بەوەدا ناوە کە لەگەڵ موقتەدا سەدری سەرکردەی ئێستای لیستی سائیروندا بەیەکەوە سەردانی ئێرانیان کردوە و لە لایەن بەرپرسی پلە باڵای ئێرانەوە بینراون و داوای پارە و چەک و پاڵشتی سەربازیان کردوە. دواتریش لە ٢٠٠٥ دا جارێکی تر خەزعەلی چووەتەوە ئێران و ئەو کاتە لە لایەن ئێرانیەکانەوە پێی ڕاگەیەندراوە کە موقتەدا سەدر دەبێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات تا «شیعەکان دەنگی پێبدەن و بتوانن کۆنترۆڵی تەواوی وڵاتەکە و حکومەتی وڵاتەکە بکەن.» دواتر پەیوەندیەکانی خەزعەلی و سەدر تێکدەچێت و لە میانەی دانپێدانانەکانیدا کاتێک لە هۆکاری جیابونەوەی لە سەدر پرسیاری لێدەکرێت دەڵێت «ئەو (سەدر) خاوەن هیچ بەهایەک نیە و تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆی کاردەکات.» خەزعەلی هەروەها لەوکاتەدا بە ئەمریکیەکانی ڕاگەیاندوە کە چەند بەرپرس و سیاسەتمەدارێکی تری عێراقیش هەن کە سۆزداریان بۆ ئێران هەیە و لە ژێر کاریگەری ئەو وڵاتەدان، وەک نمونەش جەلال تاڵەبانی سەرۆکی کۆچکردووی عێراقی بە نمونە هێناوەتەوە. پەیوەندیەکانی عەسائیب ئەهل ئەلحەق و خەزعەلی لەگەڵ ئێران‌دا هێشتا بەهێزن و ئەمەش گرنگی بۆ ئەمریکا هەیە چونکە لە ئێستادا ئەو لایەنە لە مەیدانی سیاسی‌دا دەسەڵاتی پەرەی سەندووە و خاوەنی ١٥ کورسییە لە پەرلەمانی عێراق. قەیس هادی خەزعەلی، لە ساڵی ١٩٧٤ لە مەدینە سەدر لە رۆژهەلاتی بەغدا لە دایکبوە، دوای ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک سوپای مەهدی دامەزرا، بوو بە یەکیک لە سەرکردەکانی ئەو سوپایە کە دژی ئەمەریکا دەجەنگان. خەزعەلی لەساڵی 2004 لە سوپای مەهدی دوورخرایەوە، لەبەر ئەوەی گروپێکی تایبەت بە خۆی لەناو مەهدی دروستکردبوو. لە ساڵی ٢٠٠٥ بە شێوەیەکی نهێنی عەسائب ئەهل ئەلحەقی دامەزراند و لە 2007 دا لە بەسرە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دەستگیرکراو زیاتر لە دوو ساڵ لە گرتووخانەدا مایەوە و لە ٢٠٠٩ ئازادکرا. لە ساڵی ٢٠١١ دوای ئەوەی ئەمەریکا هێزەکانی لە عێراق کشاندەوەە. خەزعەلی بە فەرمی عەسائیب ئەهل ئەلحەقی راگەیاند. دوای بەشداریکردنی لە شەری دەژ بە داعش لە چوارچێوەی حەشدی شەعبی عەسائیب بوون بە گروپێکی سیاسی و لە ژیر ناوی لیستی سادیقون بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئایاری ٢٠١٨ی کرد‌و توانی ١٥ کورسی بەدەستبێنێت. قەیس خەزعەلی لە ساڵی ٢٠١٧ دوای ئەوەی داعش لە زۆربەی ناوچەکانی عیراق وەدەرنرا رایگەیاند بە «بەرگری ئیسلامی» ئامدەیە بۆ بانگەوزی ئیسلام و ئامادەکاری بۆ دەولەتێکی دادپەروەری ئیلاهی «صاحب الزمان» کە مەبەست لێی «مەهدی»یە کە ئەوان پێیانوایە لە کۆتایی دنیادا دەردەکەوێت و حاکمیکی دادپەروەر دەبێت ئەوەش بەپێی مەزهەبی جەعفەری.
ئەگەرچی سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى عێراق زۆرترین باخچه‌و سه‌وزایی تێدایه، بەڵام بەهۆی بێخزمەتیەوە له‌دوو ساڵدا دوو هەزار بنەدار وشکبوون سازدانى: مه‌عروف مه‌جید به‌پێى ئامارێکى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌کانى سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى عێراق شاری سلێمانی زۆرترین باخچه‌و سه‌وزایی تێدایه، هه‌روه‌ها زۆرترین ڕێژه‌ی باران بارینی لێده‌بارێت و نزمترین پله‌ی گه‌رمی تێدا تۆمارکراوه، بۆیه ئێستا سلێمانى لهستانداری جیهانی که لەسەدا 15یه ده‌رچووه و له‌و ڕێژه‌یه ڕووبه‌ری سه‌وزایی زیاتره. بەڵام بەهۆی بێخزمەتیەوە له دوو ساڵدا دوو هەزار دره‌ختی وشکبوون. سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌کان بۆ زیاتر سه‌وزکردنى شاره‌که له‌ئێستادا، به‌هۆی بێخزمهتییهوه، دوو هه‌زار بنه‌دار له‌باخچه‌کانی شاری سلێمانی له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا وشکبوون. کامه‌ران حه‌مه ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌کانی سلێمانی وتی "564 باخچه له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باخچه‌کانی سلێمانی هه‌ن و به‌شێکی زۆری باخچه‌کان مه‌ترسیی فه‌وتانیان لێده‌کرێت، هۆکاری ئه‌و مه‌ترسییه‌ی بۆ ئاونه‌دانی بنهدارهکان گه‌ڕانده‌وه، که‌ده‌بێ له‌سه‌ره‌تای مانگی شه‌شى هه‌موو ساڵێک له‌وه‌رزى هاویندا ئاوی دره‌خته به‌ته‌مه‌نه‌کان و له‌مانگی پێنج-یشدا نه‌مامه‌کان ئاوبدرێن" کامه‌ران حه‌مه ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌کانی سلێمانی وتیشی "به‌هۆی ئاونه‌دانی داره‌کانه‌وه، له‌ساڵی 2016 هه‌زار و 500 بنه‌دار وشک بوون و له‌ساڵی 2017شه‌وه 500 بنه‌داری دیکه وشکبوون، نیگه‌رانیی خۆی له‌و بارودۆخه نیشاندا و رایگه‌یاند، دیارنییه ئه‌مساڵیش چه‌ند داری دیکه وشکده‌بن" به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ست هاوڵاتی که‌وتوون، له‌ساڵى 2008 رێژه‌ى سه‌وزایی ناوشارى سلێمانى لەسەدا ١ بووه، ته‌نها 38 باخچه له‌سنورى به‌شى باخچه‌کاندا بونیان هه‌بووه، له‌ئێستادا له ساڵى 2018 رێژه‌ى سه‌وزایی له‌شارى سلێمانى لەسەدا 18ى تێپه‌راندووه‌و زیاد له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دار بونى هه‌یه. ئێمه 564 پارک و باخچه‌مان هه‌یه، به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى وه‌رمانگرتووه، ئێمه له لەسەدا 12 سه‌وزایی له‌ئه‌ستۆى ئێمه‌یه به‌و به‌شانه‌ى تر رێژه‌که لەسەدا 18یه. سه‌باره‌ت بهجیاوازییهکانى نێوان باخچه‌کانى سلێمانى و هه‌ولێر به‌ڕێوبه‌رى باخچه‌کانى سلێمانى وتى »جیاوازى زۆر هه‌یه، بۆنمونه به‌شێکى زۆرى باخچه‌کانى ئه‌وان دراوه به کۆمپانیا به‌ڵام له‌سلێمانى کارى وانه‌کراوه، قه‌یرانى دارایی له‌ماوه‌ى چه‌ندساڵى رابردوودا گرفتى زۆری بۆمان دروستکردووه. پێش قه‌یران له‌ساڵێکدا ده‌مانتوانى سێ ملیار دینار سه‌رف بکه‌ین ئێستا بۆ ساڵێک 120 ملیۆن بودجه‌مان هه‌یه، ساڵى 2016 مانگى 500 ملیۆن بۆ هه‌ولێر ته‌رخانکراوه ئێمه بۆ ساڵێک ئه‌و بڕه‌مان بۆ ته‌رخانکرابوو پێشیان نه‌داین. جیاوازیه‌کى تر ئه‌وان، 1280 کارمه‌ندیان هه‌یه ته‌نها بۆ پارکى سامى عەبدولڕەحمان، ئێمه بۆ پارکى ئازادى 50 کارمه‌ندمان هه‌یه. له‌ساڵی 2016 له‌مانگی 11 ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕاوه بۆ ئاودانی دره‌خته‌کان له‌ساڵی 2017 له‌مانگی 3/7 ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕاوه بۆ ئاودان له‌ساڵی 2018 له 4/8 ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕاوه بۆ ئاودان. له‌ساڵی 2016 ته‌نها له‌به‌شی باخچه‌کان، 1500 دره‌خت وشکبووه. له‌ساڵی 2017، 500 دره‌خت ووشکبووه. له‌ساڵی 2018 هێشتا ئاماره‌که دیار نییه. سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنى بۆچونى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ی باخچه‌کانى هه‌ولێر، ئاکۆ عه‌بدوڵا ره‌شید به‌رپرسى راگه‌یاندنى ئه‌ندازه‌ی پارکه‌کانى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئێمه له‌سنورى ناوشارى هه‌ولێر 365 پارک و باخچه له‌سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌یه، رێژه‌ى سه‌وزایی له‌شارى هه‌ولێر لەسەدا 16یه. سه‌باره‌ت بهگرفتى ئاودانى دره‌خته‌کان له‌وه‌رزى هاویندا وتى "گرفتمان هه‌یه به‌ڵام پێشوه‌خته ئێمه به‌رنامه داده‌ڕێژین بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و گرفته به ته‌نکه‌رى ئه‌هلى و ته‌نکه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، ئێمه کاتیشمان دیارى نه‌کردووه بۆ ئاودان، که‌ى پێویستى بوو ئه‌وا ئاو ده‌درێت ئه‌گه‌ر پێویست کات" سه‌باره‌ت بهوشکبوونى دره‌خته‌کانیان له‌وه‌رزى هاوین و نه‌بونى ئاو‌و به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌کانى گه‌رما، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ئه‌ندازه‌ی پارکه‌کانى هه‌ولێر ئاماژەی بەوەکرد ماوه‌ى دوو ساڵه هیچ دارێک له‌سنورى ئەوان وشک نه‌بووه‌و نه‌یان هێشتووه وشکبن. سه‌باره‌ت بهوشکبوونى دره‌خته‌کانى سلێمانى رێبوار ئه‌حمه‌د سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له‌پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتی وت "گرفتى وشکبوون یان زهردبونى دره‌خت و باخچه‌کانى سلێمانى په‌یوه‌ندى به‌ئیداره‌ى شار‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌کانه‌وه هه‌یه" ساڵى 2017 به‌هۆى نه‌بون و گرفتى ئاو به‌شێک لهگهڕهکهکانى ناوشاریش ئاوى خواردنه‌وه‌یان نه‌بوو، ده‌بوو ئه‌و کاته به‌به‌رنامه و پلان کاریان بکردایه، به‌هه‌ماهه‌نگى شاره‌وانى و باخچه‌کان و ئه‌ندامێکى پارێزگا ئه‌و کێشه‌یه‌یان له‌ڕێگه‌ى ته‌نده‌رینه‌وه چاره‌سه‌ر بکردایه، ناکرێ ئه‌وان له مانگى پێنج یان دواتر بیر له چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه بکه‌نه‌وه. بۆیه ئه‌و کێشه‌یه ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه.
یاد قوربانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەو هێزە میلیشیاییەی یەکینەکانی پاراتسنی گەل (یەپەگە) ڕابەرایەتی دەکات و ئەمریکا پاڵپشتی دەکات لە ئێستادا بوەتە بەشێک لە ڕووبەڕووبونەوەیەکی چارەنوسساز لە نێوان دوو لە بەهێز ترین هێزە سەربازیەکانی جیهاندا: ڕوسیا و ئەمریکا. هێزی سوریای دیموکرات بە ڕابەرایەتی شەڕڤانانی کورد سەرەڕمی شەڕی (داعش)بوون لە سوریا بەڵام لەگەڵ کزبونی ئاگربارانی جەنگ و بێهێزبونی داعش، پرسیار لەسەر داهاتووی ئەم هێزە دێتە ئاراوە. هێزە کوردیەکان دەبێت خۆیان ئامادەبکەن بۆ سوریای دوای کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە و گەڕاندنەوەی بەشار ئەسەد بۆ دەسەڵات. لە ڕاپۆرتێکی گۆڤاری (فۆرین ئەفێرز)ی ئەمریکیی تایەبەت بە بابەتە نێودەوڵەتیەکاندا هاتووە کە دوابەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا باشترین بژاردە گەیشتنە ڕێکەوتنە لەگەڵ ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سوریا. گەیشتنە ڕێکەوتن ئاسان نابێت چونکە هێزە کوردیەکان دەیانەوێت دەست بە دەستکەوتە سەربەخۆیی خوازەکانیانەوە بگرن و هاوکات ڕژێمەکەی ئەسەد دەیەوێت دووبارە دەسەڵاتی سێنتراڵی بەسەر سوریادا بسەپێنێتەوە، ئەم دوو بەرژەوەندیەش دژ یەکن. لەبەر جیاوازیی سەربازیی بەرچاو لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ڕژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی بێ هاوکاری ئەمریکیەکان مەترسیدارە، بە پێچەوانەوە کورد دەتوانێت کارتی فشاری سیاسی بەکاربهێنێت تا بگاتە ڕێکەوتن لەگەڵ ڕژێمی سوریا. کات لە بەرژەوەندی کوردەکانی سوریا نیە (ئارۆن ستاین)ی نوسەری ڕاپۆرتەکەی گۆڤاری (فۆرین ئەفێرز) پسپۆڕی سیاساتی نێوەدەوڵەتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ئەندامی دێرینی ئەنجومەنی ئەتڵەسیە، ئەو پێی وایە بارودۆخی جەنگی سوریا لە ئێستادا لەبارە بۆ کوردەکان تا بیقۆزنەوە لە بەرژەوەندیی خۆیان. ڕژێمی سوریا‌و هاوپەیمانەکانی ئامادەکاری دەکەن بۆ گرتنەوەی پارێزگای ئیدلیب کە بەدوایین پێگەی بەهێزی ئۆپۆزسیۆنی سوری دادەندرێت؛ ئەم هەڵمەتە سەربازیە زۆر دەخایەنێت و دوای شەڕەکە هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ڕووی سەربازیەوە لاوازدەبن، ئەم کاتەش بە کاتێکی نمونەیی دانراوە تا کوردەکان و هاوپەیمانە ئەمریکیەکانیان فشاربکەن و داوای دانوستان بکەن لەگەڵ ئەسەد چونکە کاتێکە کە بەرانبەرەکانیان بێهێزترن لە دۆخی ئاسایی خۆیان. بەڵام گەر کات بدرێت بە هێزەکانی ڕژێم دووبارە ڕیزەکانیان ڕێکبخەنەوە ئەوا کارتە سیاسیەکەی کوردەکان نامێنێت و بەسەردەچێت. بە کورتی، کوردەکان دەبێت بێهێزیی کاتیی ڕژێمی سوری بقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان. ستاین لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت کە هەرچەندە شەڕڤانە کوردەکان لە ڕووی سەربازیەوە بەتوانا و ڕێکخراون و ئەزمونی چەند ساڵەی شەڕی داعشیان هەیە، بەڵام بەرگریکردنیان لە شاری عەفرین ئەوەی پیشانداین کە ئەمە تەنها بەس نیە و ئەوان لە ڕووی سەربازیەوە ناتوانن بەرانبەر سوپای بێشوماری وڵاتان تا سەر خۆیان ڕابگرن و پێویستیان بە دۆستە، دۆستایەتی ئەمریکاش بۆ ئەوان گرنگیەکی زۆری هەیە. هەرچەندە ڕەنگە هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕی بردنەوەیان پێ نەکرێت لەگەڵ ڕژێمەکەی ئەسەد بەڵام دەتوانن لە کاتی بێهێزی ئەسەدا زیانی سەربازی زۆری پێبگەیەنن، لەبەر ئەم هۆکارەیە کە ئەسەد تا بتوانێت نایەوێت لەگەڵ کوردەکان خۆی تاقی بکاتەوە. بڕیارە لەم رۆژانەدا هێرشی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای ئیدلیب لە لایەن ڕژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانیەوە دەستپێبکات و شەڕێک دەبێت کە ڕوسیا و ئێران و تورکیاش تیای بەشدار دەبن. ئیدلیب دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و زۆرینەی دانیشتوانەکەی کە بە ملیۆنان کەس دەبن بە نەتەوە عەرەبن و بە هەزاران شەڕکەری سەر بە گروپە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری لێ نیشتەجێیە. ستاین پێی وایە کە کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگاکە کارێکی قورس نیە بۆ ڕژێمی سوریا بە پاڵپشتی تۆپخانە و فڕۆکەکانی ڕوسیا بەڵام گەڕانەوەی ئاشتی و نەهێشتنی ئەندامانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن زیانی زۆری مادی و گیانی بە سوپای سوریا دەگەیەنێت. لە سەرەتای جەنگی سوریاوە هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە بە تایبەتی سڵیانکردۆتەوە لەوەی ڕووبەڕووی ڕژێمەکەی ئەسەد ببنەوە و بە پێچەوانەوە ئەسەد شەڕی لەگەڵ نەیارەکانی دەکرد و هێزە کوردیەکانیش سەرقاڵبون بە شەڕی داعشەوە. لە ڕاپۆرتە شیکاریەکەدا هاتوە کە ئەم بەرهەڵستینەکردنەی کوردەکان و هاوکات جەنگان دژی داعش وایکردوە ڕژێمی سوریا واز لە کوردەکان بێنێت شانبەشانی ڕژێم دەسەڵات پەیدابکەن و بە شێوەیەکی گشتی ڕێگری لێ نەکردون، بەڵام بەرەو کۆتایی هاتنی جەنگ دەبێت ڕێکەوتنێک هەبێت لە نێوان ئەسەد و کوردەکان چونکە کوردەکان ئۆتۆنۆمیان دەوێت و ڕژێمیش دەیەوێت حوکمی سێنتراڵی بەسەریاندا بسەپێنێت. ڕێکەوتنەکە چۆن دەبێت؟ بە پێی پێشبینیەکانی گۆڤاری (فۆرین ئەفێرز) هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئێستا فەرمانداری کانتۆنەکانی خۆیان دەکەن لە ڕۆژئاوای کوردستان داوا لە ڕژێمی سوریا دەکەن تا دەسەڵات دابەشبکرێت لە سوریای نوێ‌دا، خۆبەڕێوەبەری بوونی هەبێت و دەسەڵاتدارییەکی سێنتراڵی نەبێت، بە پێچەوانەشەوە ڕژێمی ئەسەد هەوڵ دەدات تا بتوانێت دەسەڵاتدارییەکی سێنتراڵی بسەپێنێت و هەموان بهێنێتەوە ژێر ڕکێفی خۆی. جیاوازیی هێزی سەربازی نێوان هێزە کوردەکان و ڕژێمی سوریا وای کردوە لە ئێستادا کوردەکان پشت بە ئەمریکا ببەستن تا هاوپەیمانیان بێت و هاوکات لەگەڵ فشاری سیاسی خۆیاندا بیانگەیەنێت بە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەسەد، بەڵام ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڕیارێکی جێگیری نەبوە لەسەر ئەم بابەتە و زیاتر لە ڕوانگەی کێشەی ئێرانەوە تەماشای سوریا دەکات وەک لە کێشەی کورد. لە کۆتاییدا کێ دۆستی کوردەکان دەبێت؟ ستاین لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا پێشبینیەکانی دەخاتە ڕوو و دەڵێت «گەیشتنە دانوستان ئاسان نابێت. ئەسەد و کوردەکانی سوریا بیروباوەڕی تەواو جیاوازیان هەیە لەسەر پێکهاتە و سیستەمی سوریای نوێ دوای تەواوبونی جەنگ. کوردەکان دوای شەڕی ئیدلیب کارتێکی فشاری سیاسیان بەدەستەوە دەبێت کاتێک ڕژێم تەواودەبێت لە شەڕێکی سەخت و بێهێزە، بەڵام کە ڕژێم ڕیزەکانی ڕێکخستەوە کوردەکان ئەم فشارە سیاسییە لەدەستدەدەن. گەر کوردەکان ئەم هەلەشیان نەقۆستەوە ئەمریکا دەتوانێت پێگەی کوردەکان بەهێزتر بکات لەسەر مێزی دانوستان گەر بڕیار بدات پشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بگرێت. گەر نا، کوردەکان دەبێت ڕازیبن بە مەرجەکانی ڕژێم دوای ئەوەی ئەمریکا سوریا جێدێڵێت، گەر ڕازیش نەبن ڕووبەڕووی شەڕێک دەبنەوە کە پێیان ناکرێت.»
سازدانى: مه‌عروف مه‌جید سابیر درى یه‌کێک له‌و فۆتۆگرافه‌ره کوردانه‌ى توانیویه‌تى له‌ڕێگه‌ى زوومى کامێراکه‌یه‌وه، سروشت و ژینگه‌ى کوردستان به‌وڵاتانى ده‌ره‌وه بناسێنێت. بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵى 2016 له‌ڕێگه‌ى ئه‌وه‌وه کوردستان بۆته ئه‌ندامى تۆڕى ژینگه‌ى ئاسیا که‌گه‌وره‌ترین تۆڕى مهگهزینى پاراستنى ژینگه‌یه لهئاسیاداو بنکه‌ى سه‌ره‌کى له‌وڵاتى هندستانه. له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا توانیویه‌تى دوو ئه‌لبومى وێنه‌ى سروشت و ئاژه‌ڵى کێوى له‌وڵاتى هندستان و تورکیادا به‌چاپ بگه‌یه‌نێت کهزۆرینهى وێنه‌کانى سروشت و ئاژه‌ڵى کێوى هه‌رێمى کوردستانن. سابیر درى به‌چه‌ند وشه‌یه‌ک باس له‌گرنگى وێنه‌ى سروشت و ئاژه‌ڵى کێوى ده‌کات که‌ده‌بنه هۆکارى ناساندنى ژینگه‌ى کوردستان به‌جیهانى ده‌ره‌وه‌و فۆتۆ به‌چاوى سێه‌مى مرۆڤ پێناسه ده‌کات. سابیر درى سه‌باره‌ت به‌ناساندنى جوانى سروشتى کوردستان له‌ڕێگه‌ى فۆتۆوه ده‌ڵێ "هۆکار زۆرن که ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شتیار روو له‌وڵاتان و هه‌رێمه‌کان بکه‌ن بۆ بینین و چێژ وه‌رگرتن له‌ئان و ساتەکاندا به‌تایبه‌تی له‌کاتی پشووه‌کانیاندا، بۆ به‌سه‌ربردنی کاتێکی خۆش یاخود بینینی دیمه‌نه سه‌ره‌نجڕاکێشه‌کان، بێگۆمان کاریگه‌رترین ئه‌و هۆکارانه که‌ده‌بنه راکێشانی گه‌شتیاران له‌ڕێگه‌ی فۆتۆوهیه، ئه‌ویش زیاتر له‌سروشت و ژیانی کێوی. کهکوردستانیش به‌ده‌ر نیه له‌و سه‌رچاوانه، به‌ڵام زۆرجار له‌به‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که له‌به‌رده‌ستن، که‌متر بیر له‌سه‌رچاوه‌کانی تری شاراوه ده‌که‌ینه‌وه، کاتێک که‌سه‌رچاوه به‌رده‌سته‌کان ڕوو له‌که‌می ده‌که‌ن، یان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن، یاخود ده‌که‌ونه به‌ر مه‌ترسی، ئه‌وکات به‌دواداگه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی جێگره‌وه زیاتر ده‌بێت. ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵى فۆتۆ و ناساندنى شوێنه گه‌شتیاریه‌کان و هاندانى گه‌شتیارى بیانى ده‌ڵێت "فۆتۆ ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه له‌بوژاندنه‌وه‌ی که‌رتی گه‌شتیاریدا، من فۆتۆ به‌چاوی سێیه‌می مرۆڤ پێناسه ده‌که‌م، چونکه کاتێک مرۆڤ وێنه‌یەکی سه‌رنجڕاکێش یا دیمه‌نێکی جوان یاخود گیاندارێکی کێوی ده‌بینێت ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی چاوی سێیه‌مه‌وه ده‌گاته هه‌ردوو چاوه‌کانی مرۆڤه‌وه، کاتێک وێنه‌یەکی وڵاتێکی وه‌ک که‌نه‌دا یا هه‌ر وڵاته‌کی تر لهوێبسایتێک یا تۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یا مه‌گه‌زینێک یا هه‌ر شوێنێکی تر ده‌بینێت ئه‌وا مرۆڤ حه‌ز ده‌کات ئه‌گه‌ر ئیمکان هه‌بێت راسته‌وخۆ سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بکات" وتيشى "کوردستان جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رچاوی کانزاییه، خاوه‌نی سروشت و ژیانی کێویی زۆره، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ک پێویست بایه‌خی پێنه‌دراوه‌و بۆ مه‌به‌ستی ڕاکێشانی گه‌شتیاران و که‌رتی گه‌شتوگوزار سوودی لێوه‌رنه‌گیراوه، زۆر شوێنی ستراتیژی و پڕ بایه‌خ هه‌یه، که‌ده‌کرێت بکرێنه ناشناڵپاڕکی جیهانی له‌داهاتوودا". ده‌رباره‌ى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیاى کوردستان له‌ڕووى بونى ئاژه‌ڵى کێوى تاچه‌ند گونجاوه کارى بۆ بکرێت به‌تایبه‌تى له‌ڕووى پاراستنى ژیانى ئاژه‌ڵه کێوییه‌کانه‌وه سابیر درى وتى » چونکه کوردستان خاوه‌ن کێوو شاخ و داروبارێکی زۆره له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستداو هه‌روه‌ها خاوه‌نی گیانداری کێویی زوره له‌چیاکاندا، چ بزنه کێوییه‌کان یاخود جۆره‌ها گیانداری دڕنده‌ی تر‌و جۆره‌ها باڵنده‌ی تر، که به‌داخه‌وه ئێستا له‌به‌ر زۆربوونی راوکردن له‌لایه‌ن راوچییه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان لێده‌کرێت. سابیر درى به‌هۆى کارى فۆتۆوه سه‌ردانى چه‌ند وڵاتێکى کردووه‌و بینیویه‌تى، له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى چ شوێنێکى کوردستان له‌ڕووى ژینگه‌و سروشته‌وه گونجاون بۆ ئه‌وه‌ى بکرێنه ناوچه‌ى گه‌شتیارى گرنگ بۆ داهاتوو. سابیر وتى "شوێنه ستراتیژیه‌کان ئه‌گه‌ر به‌نموونه باس بکه‌ین زۆرن به‌ڵام دیارترینیان، ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه. یاخود دوکان و ده‌ربه‌ندیخان، چیای شیرین له‌ده‌ڤه‌ری بارزان بۆ ناشناڵپارک، ناشناڵپارکی هه‌ڵگورد سه‌کران یا سه‌دان شوێنی تری کوردستان، ده‌ربه‌ندی رانیه، دووجار سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌م کردووه، ته‌واو گه‌یشتووم به‌و ئه‌نجامه‌ی که‌بیرم لێکردوه‌ته‌وه. ده‌کرێت شوێنێکی باش بێت بۆ دروستکردنی داڵده‌ی باڵنده‌کان، که گهرشتیاران و وێنه‌گران ڕۆژانه بۆ سه‌یرکردن و گرتنی وێنه‌و کاتێکی خۆش سه‌ردانی بکه‌ن". سابیر درى وتیشی "پێش هه‌ر کارێک بیرى لێبکه‌ینه‌وه بیکه‌ین بۆ سروشت و ئاژه‌ڵى کێوى ده‌بێت بیر له‌کۆتاییهێنان بهڕاوکردنى بێبه‌زه‌ییانه بکه‌ینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و کاره کۆتایی به‌جوانى سروشت و ژینگه‌ى کوردستان ده‌هێنێت پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت دیارده‌ی ڕاوکردن به‌تەواوی بنبڕ بکرێت، پاشان هه‌نگاوه‌کانی تری بوژاندنه‌وه ده‌ستپێبکرێت و فۆتۆش ببێته ئه‌و چاوه‌ی کهشوێنه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی کوردستان بۆ جیهانی ده‌ره‌وه تاگهشتیاری زیاتر ڕووی تێبکه‌ن".
سازدانی: سابیر پشده‌رى سه‌رحه‌ت ڤارتۆ، وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باس له دوایین گۆڕانکاریه‌کانى تورکیا‌و دۆزى کورد‌و له‌ناوچه‌که ده‌کات و ده‌شڵێت له رووداوی به‌ئامانجگرتنى زه‌کى شه‌نگالی ئه‌مریکاو به‌شێک لههاوپهیمانهکانى به‌عێراق و به‌شێک له‌هێزه‌کانى باشورى کوردستان ئاگادارى ئه‌و پیلانه‌ى تورکیا بوون. هاوڵاتی: با له‌مه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین سیاسه‌تى ئێستاى ئه‌ردۆغان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به‌تایه‌بت له‌دواى گۆڕینى سیستمى سیاسی تورکیا له‌په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تى؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ: ئه‌و گۆڕانکاریه‌ى ڕویدا سیاسه‌تى تورکیا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕى و په‌یامێکیان دا به‌ناوچه‌که ئه‌ویش نیشاندانى باڵاده‌ستى تورکیایه، بۆ ئه‌وه‌ى کورد هیچ مافێکیان پێنه‌درێت له‌و گۆڕانکاریانه‌ى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ڕوده‌دات. ئه‌وه‌ى ئه‌و سیستمه‌ى له‌تورکیا دروستکردوه به‌ته‌نها ئه‌ردۆغان نیه، به‌ڵکو جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په‌و ئاکه‌په‌ن که به‌ته‌واوى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى تورکیا نیشانده‌ده‌ن، پێموایه چاره‌نوسى ئه‌ردۆغانیش گرێدراوى ئه‌نجامى ئه‌و سیستمه سیاسیه‌یه به‌ڵام بێگومان چانسی سه‌رکه‌وتنى ئه‌و سیاسه‌ته نییه، چونکه پێشوتر ئه‌و سیاسه‌ته تاقیکراوه‌ته‌وه‌و سه‌رکه‌وتووش نه‌بووه پێموایه به‌و حاڵه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام بێت له‌چه‌ند ساڵى داهاتودا ناچاره مل بۆ داواکاریهکانى کورد که‌چ بکات. هاوڵاتی: پێتانوایه ئه‌و ده‌نگانه‌ى هه‌ده‌په له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیادا به‌ده‌ستیهێنان ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان بوو؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ: بێگومان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى له‌تورکیا ئه‌نجامدرا هیچ ڕاستییه‌کى تیادا نه‌بوو چى به‌رامبه‌ر هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى تورکیا چى به‌رامبه‌ر هێزه کوردیه‌کان، به‌ڵام هه‌موو سهختاریهکه له‌سه‌ر هه‌ده‌په بوو چونکه هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په و چالاکانى کورد‌و ده‌یان که‌سیان له‌کوردانى باکورو ئه‌ندامانى و لایه‌نگرانى هه‌ده‌په ده‌ستگیرکران و فشارى زۆریان لێده‌کرا به‌و حاڵهشیانهوه به‌ربه‌ستى سه‌دا ده‌یان بڕى و توانییان کورسی په‌رله‌مانى به‌ده‌ستبێنن، به‌ڵام پێمانوایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌که‌شێکى ئارام‌دا به‌ڕێوه‌چووبا ده‌نگى هه‌ده‌په به‌ڕێژه‌ى لەسەدا 17 زیاتر ده‌بوو له‌و ڕێژه‌یه‌ى ئێستاى. هاوڵاتی: ده‌گوترێت سوپاى تورکیا به‌قوڵایی 30 کیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاکى باشورى کوردستانه‌وه چى زانیارى یه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه ؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ : ئه‌وه‌نه‌ى ئێمه ئاگادار بین له‌به‌هارى ساڵى ڕابردووه سوپاى تورکیا هه‌ڵمه‌تێکى دژى گه‌ریلا له‌سنورى برادۆست ده‌ستپێکردووه و په‌لامارى گه‌ریلاکانمان ده‌دات له‌و سنورانه و گه‌ریلاکانیشمان مه‌ردانه ڕوبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه، لهسنوله رووداوی به‌ئامانجگرتنى زه‌کى شه‌نگالی ئه‌مریکاو به‌شێک لههاوپهیمانهکانى به‌عێراق و به‌شێک له‌هێزه‌کانى باشورى کوردستان ئاگادارى ئه‌و پیلانه‌ى تورکیا بوونى برادۆستیش نزیک له 20 کیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاکى باشورى کوردستانه‌وه و ڕۆژانه گه‌ریلاکانمان چالاکى یان له‌دژ ئهنجاندهدهن هه‌رچه‌نده سوپاى تورکیا هه‌وڵده‌دات زیاتر بێته پێشه‌وه، به‌ڵام تائێستا گه‌ریلاکان ڕێگه‌یان نه‌داوه زیاتر بێنه پێشه‌وه. هاوڵاتی: به‌ئامانجگرتنى زه‌کى شه‌نگالى کێی له‌پشته‌وه بوو؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ: بێگومان شه‌هیدکردنى هه‌ڤاڵ زه‌کى شه‌نگالى به‌ته‌نها کارى تورکیا نه‌بووه لیره‌دا ئه‌مریکاو به‌شێک لههاوپهیمانهکانى به‌عێراق و به‌شێک له‌هێزه‌کانى بهشورى کوردستانه‌وه ئاگادارى ئه‌و پیلانه‌ى تورکیا بوون و ڕێگه‌یان پێداوه به‌قوڵایی (100) کیلۆمه‌تر له‌ناو خاکى عێراق هێرش بکاته سه‌ر شه‌نگال و هه‌ڤاڵ زه‌کى شه‌هید بکات، ئه‌گه‌ر تورکیا ڕه‌زامه‌ندى له‌ئه‌مریکاو عێراق و هه‌رێمى کوردستان وه‌رنه‌گرتبێت چۆن ده‌توانێت به‌ڕۆژى ڕوناک هێرش بکاته‌سه‌ر خاکى عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕوداوه پێچه‌وانه بووبا له‌ناو خاکى تورکیا فرۆکه‌یه‌کى تر له‌ناو خاکى تورکیا بۆردومانى ناوچه‌یه‌کى کردبا تورکیا هه‌موو وڵاتانى دراوسێى ده‌خسته جه‌نگه‌وه ئه‌گه‌ر بیرتان بێت له‌ماوه‌ى ڕابردوو دا فرۆکه‌یه‌کى ڕوسى چه‌ند کیلۆمه‌ترێک خاکى تورکیاى به‌زاند خستیانه خواره‌وه، به‌ڵام ئێستا فرۆکه‌کانى تورکیا له‌ناو خاکى وڵاتێکى تر بۆردومان ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئاگادارى نه‌بێت ڕێگه به‌وه نادرێت هه‌ر بۆیه‌ش نه حکومه‌تى باشورى کودستان و نه حکومه‌تى عێراق هیچ هه‌ڵوێستێکى توندیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌بوو. له‌کاتێکدا ده‌بوو حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق ده‌بوایه هه‌ڵوێستى توندیان هه‌با. هه‌ندێ که‌س له‌ناو حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان له‌و کاره هه‌بوو، بگره فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه قاسم شه‌شۆ چه‌ند جارێک له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن باسی له‌وه کردووه که با تورکیا شه‌نگال بۆردومان نه‌کات ئێمه باره‌گاکانى په‌که‌که‌ى نیشانده‌ده‌ین ئه‌ى ئه‌وه ده‌ستى ناوخۆیی نه‌بێت چییه؟. هاوڵاتی: باشه ئێوه ساڵى ڕابردوو باستان له‌وه کرد کههێزهکانتان له‌شه‌نگال ده‌کێشنه‌وه رووداوى به‌ئامانجگرتنى زه‌کى شه‌نگالی ده‌لاله‌ت نییه له‌وه‌ى که په‌که‌که له‌شه‌نگال ماوه؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ: ئێمه له‌دواى کۆتاییهاتنى شه‌ڕى داعش هێزه‌کانى یه‌په‌گه‌مان له‌شه‌نگال کشاندۆته‌وه، به‌ڵام سیستمێکى خۆبهڕیوهبهریمان بۆ پێکهێناون بۆ ئه‌وى خۆیان به‌رگرى له‌خۆیان بکه‌ن و خۆشیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن واته ئه‌وه‌ى ئێستا له‌وێ ماوه خه‌ڵکى شه‌نگال خۆیانن ئه‌وى هه‌ڤاڵ زه‌کى جیاوازه هه‌رچه‌نده ئه‌ویش خه‌ڵکى شه‌نگاله به‌ڵام ئه‌و بۆ کورد خه‌باتى کردوه کاتێک داعش هێرشی کرده‌سه‌ر شه‌نگال هه‌ڤاڵ زه‌کى هاته‌وه شه‌نگال بۆیه ئه‌وه‌ى هه‌ڤاڵ زه‌کى جیاواز بوو چونکه هه‌ڤاڵ زه‌کى هه‌م که‌سایه‌تى یه‌کى دیارى شه‌نگال بوو هه‌م به‌رپرسێکى سه‌ربازى بوو و خه‌ڵکى شه‌نگالیش بوو بۆیه ویستى هێزى ئێزیدیه‌کان یه‌کبخات و ئێمه‌ش هاوکارى مان کرد. هاوڵاتی: ئه‌وترێت بۆ 700 هه‌مین جاره داواى پارێزه‌ره‌کانى عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ بینینى ڕه‌تکراوه‌ته‌وه . ئایا ئێوه هیچ ئاگاتان له‌ڕه‌وشى ته‌ندروستى ئۆجه‌لان هه‌یه؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ: نه‌خێر زیاتر له سێ ساڵه ئێمه هیچ ئاگامان له‌ڕه‌وشى ته‌ندورستى سه‌رۆک ئاپۆ نییه، ئه‌وه‌ى که ڕووده‌دات ته‌نها سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى تورکیا نیه سیاسه‌تێکى نێو ده‌وڵه‌تییه دژى کورد، چونکه دواى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 1999 ده‌ستگیریانکرد و دوریان خسته‌وه بۆ دورگه‌ى ئیمڕالى ئه‌و سیاسه‌ته‌یان له‌سه‌ر ئۆجه‌لان جێبه‌جێکرد ئه‌ویش مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو سه‌رۆک ئاپۆ ته‌داخولى بڕیارى سیاسی نه‌کات چونکه ئه‌وکاته‌ى سه‌رۆک ئاپۆ خاوه‌ن بریارى سیاسی بوو دۆزى کورد پێشکه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینی و ئه‌مه‌ش بۆ تورکیا باش نه‌بوو بۆیه ئێستا ئاسته‌نگ له‌سه‌ر سه‌رۆک ئاپۆ داده‌نێن و ڕێگه‌ناده‌ن که‌س بی بینێت چونکه هه‌رکاتێک سه‌رۆک ئاپۆ قسه‌ى کردوه گۆڕانکارى به‌سه‌ر سیاسه‌تى تورکیادا هێناوه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. هاوڵاتی: ئایا په‌که‌که دانوستان له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کان یان ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ: له‌دواى ئه‌وه‌ى تورکیا ئاگربه‌ستى له 2015 شکاند ئێستا هێچ ئه‌گه‌رێک بۆ دانوستان له‌ئارادا نییه، چونکه تورکیا به‌هه‌موو هێزى خۆى له باکور و باشور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا تورکیا دژى کورد شه‌ڕده‌کات و گه‌لى ئێمه ده‌چه‌وسێنێته‌وه بۆیه ئێستا تورکیا ده‌رگاى گفتوگۆى داخستووه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت دانوستان بکه‌ین ده‌بێت ئه‌و هێرش و په‌لامارانه له‌سه‌ر کورد ڕابگرێ و ئه‌و کوردانه‌ى ده‌ستگیرى کردوون ئازادى بکه‌ن تورکیاش ئه‌وه ناکات، بۆیه ئێستا هیچ ئاسۆیه‌ک نابینم بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ تورکیا. هاوڵاتی: ده‌گوترێت ئۆجالان به‌گوێره‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى له 2013 بۆ چاره‌سه‌رى پرسی کورد له‌تورکیا پێشکه‌شى کرد باسی له‌وه کردووه ده‌بێت په‌که‌که چه‌ک دابنێت ئایا تائێستا ئۆجالان داواى ئه‌وه‌ى لێتان کردووه؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ: ده‌زانى ئێستا له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕستدا شه‌ڕ هه‌یه بۆ خۆپاراستنیش هه‌مویان چه‌ک به‌کاردێنن بۆیه چۆن هه‌موو دونیا به‌مافى خۆى ده‌زانئ چه‌ک بۆ خۆپاراستن به‌کابێنێت ئێمه‌ش وه‌کو گه‌لى کورد پێمانوایه ده‌بێت چه‌کمان هه‌بێت و به‌رگرى له‌خۆمان بکه‌ین و ده‌بێت سوپایه‌کى به‌هێزیشمان هه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان نه‌بێ کێ به‌رگرى له‌کورد ده‌کات، کاتێک کورد ئه‌وه‌ى نه‌بوو که‌س باسیشی نه‌ده‌کرد، سه‌رۆک ئاپۆش ئه‌وه ده‌زانێ بۆیه تائێستا داوایه‌کى له‌و جۆره‌ی لێمان نه‌کردوه. هاوڵاتی: ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ى میتى تورکیا که‌ساڵى ڕابردوو ده‌ستگیرتان کردن دۆسیه‌کانیان به‌کوێ گه‌یشتووه و به‌چى تۆمه‌تێک ده‌ستگیرتان کردوون؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ: ئه‌وان له‌هه‌موو دونیا دژى کورد هه‌وڵیانداوه و چالاکییان کردووه‌و دژایه‌تى کوردیان کردووه ئه‌مه‌ش لاى ئێمه ئه‌وانه بێ حیساب نابن، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و دوو که‌سه بۆ ئه‌وه هاتوون هاوسه‌رۆکانى ئێمه تیرۆر بکه‌ن و مه‌به‌ستیان بووه هه‌ڤاڵ جه‌میل بایک و قه‌ره‌یلان و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کى تر‌ى ئێمه تیرۆر بکه‌ن بۆیه ئه‌وه به‌ئاسانى به‌سه‌ریاندا تێناپه‌ڕێت و لاى ئێمه لێپریسنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. هاوڵاتی: ئایا ئاماده‌ن ئێوه دیل به‌دیل به‌م دوو ئه‌فسه‌ره‌ى میتى تورکیا بگۆڕنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ده‌یان هاوڵاتى ئازادیخوازى کورد که له‌زیندانى تورکیادان؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ: نه‌خێر تائێستا هیچ نیه‌تێکى له‌و جۆره نه‌بووه و باسی وه‌ها شتێک نه‌کراوه و تائێستا پێشنیارى ئه‌وه بۆ ئێمه نه‌کراوه. هاوڵاتی : چه‌ند جارێک باسى ئه‌وه‌تان کردووه چالاکیەکانتان ده‌به‌نه کوردستانى باکور ئایا ئێستا ته‌نها لهباکورد دژى تورکیا چالاکیتان هه‌یه ؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ : نه‌خێر لهباشورو باکورو ڕۆژئاوا کوردان دژى تورکیا خه‌بات ده‌که‌ن و گه‌ریلاکانمان بهقارهمانیهکى مه‌زن لهچالاکیەکانیان به‌رده‌وامن و ڕۆژانه سه‌ربازانى تورکیا ده‌که‌نه ئامانج. هاوڵاتی: ئایا په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى باشورى کوردستان به‌گشتى و (یه‌کێـتى و پارتى و گۆڕان و ئیسلامیه‌کان) بهتایهنى چۆنه ؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ: ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى باشووردا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه به‌ڵام لایه‌نه‌کانى باشور زۆر لێکدورن ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێکیان هه‌یه، چۆن ده‌بێت 20 باره‌گاى تورکیا له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌بن که‌س قسه‌نه‌کات؟ چۆن ده‌بێت له‌ناو خاکى باشورى کوردستاندا تورکیا هه‌ڤاڵ زه‌کى شه‌نگالى شه‌هید بکات که‌س قسه‌نه‌کات، پێموایه لایه‌نه‌کانى باشور به‌گشتى و دوو حزبى ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تى له‌بیریان کردووه که‌کوردن و به‌سه‌ر به‌ره‌ى تورکیا‌و ئێران‌دا دابه‌شبوون و ئه‌وه‌نده‌ى بۆ ڕازیکردنى ئه‌وان هه‌وڵئه‌ده‌ن ئه‌وه‌نده خه‌بات بۆ کوردستان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى ناکه‌ن. هاوڵاتی: باس له‌وه ده‌کرا بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى بههاورکارى میتى تورکیا هێزێک دژى په‌که‌که دروستده‌که‌ن ئێوه زانیاریتان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ : نه‌خێر ئێمه هیچ زانیاریه‌کمان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه‌و ئه‌گه‌ر شتێکى ئاواش هه‌بێت باوه‌ڕناکه‌م میلله‌تى ئێمه قبوڵى ئه‌وه بکه‌ن. هاوڵاتی: ئایا پێتان ئاساییه کوردانى ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د دانوستان و ڕێککه‌وتن بکه‌ن ؟ سه‌رحه‌ت ڤارتۆ: بێگومان هێزى کوردان له‌باکورى سوریا هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شۆڕشی ڕۆژئاوا پێشکه‌وت هه‌ر سه‌ره‌تا باسى ده‌وڵه‌تى کوردی‌یان نه‌کردووه ته‌نها داواى هه‌رێمێکى فیدڕاڵى ده‌که‌ن له‌چوارچێوه‌ى سوریایه‌کى دیموکراتى دا ئێستاش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د دانوستان بکه‌ن به‌شتێکى ئاسایی ده‌زانم.
سه‌روه‌ر خه‌لیل هه‌ریه‌که له‌پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان دژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى که‌رکوکن به پاساوی ئه‌وه‌ى ژماره‌ى دانیشتوانى شاره‌که له‌دواى روخانى سه‌دام حسێن له‌ساڵى 2003 نزیکه‌ى دوو هێنده زیادبووه. هه‌رچی لایه‌نی کوردییه به‌توندی دژی هه‌وڵه‌کانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌وه‌ستێته‌وه. به‌پێی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق بڕیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی تری عێراق له 30ی کانونی یه‌که‌می 2018 ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ریه‌که له‌لایه‌نه سیاسیه‌کانى تورکمان و عه‌ره‌ب دژى ده‌وه‌ستنه‌وه. مه‌عن محه‌مه‌د، ئه‌ندامی کوتله‌ی عه‌ره‌بی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به هاوڵاتی وت «هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی 12ی ئایار وێنه‌ی ئه‌وه‌ی لای ده‌نگده‌ری عه‌ره‌بی دروستکرد که هه‌ڵبژاردن ناتوانێت دۆخه‌که بگۆڕێت، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی ئاماده نییه بۆ هه‌ڵبژاردن، بۆیه ئێمه داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگامان کرد». کوتله‌ی عه‌ره‌بی داوای کردوه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، پاساویشیان ئه‌وه‌یه که به‌پێی مادده‌ی 37ی یاسای هه‌ڵبژاردن پێویسته تۆماری ده‌نگده‌ران وردبینی بۆ بکرێت و دواتر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت. مه‌عن محه‌مه‌د «ئێمه‌ش هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فافمان ده‌وێت که هه‌مووان تێیدا به‌شدار بن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گومانێکیان هه‌بێت». ئه‌مه له‌کاتێکدایه له‌دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر په‌رله‌مانی عێراق به ره‌زامه‌ندی نوێنه‌ری پێکهاته‌کانی که‌رکوک بڕیاریدا هه‌ڵبژاردن له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12ی ئایار پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان دژی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌ستانه‌وه. پێکهاته‌ی عه‌ره‌بی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌نجومه‌نی ئێستای پارێزگای که‌رکوک «نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی» پێکاته‌ی عه‌ره‌بی شاره‌که ناکات، به‌وپێیه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005دا پێکهاته‌ی عه‌ره‌بی بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرد، له‌دوای ساڵی 2005یشه‌وه هه‌ریه‌که له‌پێکهاته‌ی عه‌ره‌بی و تورکمانی دژی هه‌ر هه‌وڵێک وه‌ستاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هاوڵاتیانی شاره‌که بێبه‌ش بوون له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی ئێستاش هه‌یه له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005وه پێکهاتووه. لای خۆیه‌وه یاسین عیزه‌ددین، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتی، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که دژایه‌تیکردنی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی شاره‌که بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکه، بۆ مه‌ترسی ئه‌و دوو پێکهاته‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه لهبههێزبوونهوهی پێگه‌ی کورد له‌پارێزگاکه. ئه‌و ده‌ڵێت «لیستی برایه‌تی که‌رکوک پداگره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌کاتی خۆیدا، هه‌ڵوێستی کورد و یه‌کێتی روونه له‌م باره‌یه‌وه‌و سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌کاتی خۆیدا بکرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب سوودمه‌نده له‌و دۆخه‌ی ئێستای شاره‌که بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م دۆخه درێژه بخایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سوودمه‌ند بن» ئه‌مه له‌کاتێکدایه به‌پێی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، پێویسته شه‌ش مانگ دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارنه‌کان وردبینی بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران بکرێت، لایه‌نی تورکمانیش ئه‌و وردبینییه به‌بێ که‌ڵک ناو ده‌بات. نه‌جات حوسێن ئه‌ندامی کوتله‌ی تورکمانی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک په‌سه‌ندکردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌گه‌ڵ پارێزگاکان و رازیبوونی نوێنه‌رانی تورکمان له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌و یاسایه به‌بازرگانیکردن به‌میلله‌تی تورکمان ده‌زانێت. ئه‌و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه «له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو گۆڕانکارییه‌کی زۆر له‌ڕێژه‌ی دانیشتووانی که‌رکوک کراوه‌و به‌جۆرێک لە 850 هه‌زار که‌سه‌وه بووه‌ته ملیۆنێک و 600 هه‌زار که‌س، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌کی زۆره‌و کێماسییه‌ک بوونی هه‌یه، بۆیه ئێمه داوای وردبینیمان کرد له‌تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین ئه‌و ژماره‌یه به‌ڕاستی خه‌ڵکی که‌رکوکن یاخود نا، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی که‌رکوک بوون ئه‌وه با هه‌ڵبژاردن به‌پێی یاسا گشتگیره‌که ئه‌نجامبدرێت ئه‌گه‌ر نا پێویسته رێوشوێنی تر بگیرێته به‌ر». له‌دواى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان له ساڵى 2005، که‌رکوک له هه‌ڵبژاردنه‌کانى تری ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکاندا به‌شداری پێنه‌کراوه، به‌هۆى ئه‌و ململانێ و کێشه که‌ڵه‌که‌بوانه‌ى لهپارێژزگاکهدا هه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق که له‌کۆتایی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ده‌چێت له‌که‌رکوک ئه‌نجامنه‌درێت، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ى که‌ئێستا هه‌یه ته‌مه‌نى درێژده‌بێته‌وه بۆ 17 ساڵ. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئێستا، که له‌دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه کاره‌کانی هه‌ڵپه‌سێردراون له 41 ئه‌ندام پێکدێت که 26 ئه‌ندامیان نوێنه‌رایه‌تی لیستی برایه‌تی که‌رکوک ده‌که‌ن و هەشت که‌سیشیان نوێنه‌ری کوتله‌ی تورکمانی و شەش که‌سیشیان له‌کوتله‌ی عه‌ره‌بین له‌گه‌ڵ یەک ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی مه‌سیحی. یاسین نایشارێته‌وه که حزبه کوردییه‌کان هه‌مان هه‌ڵوێستی یه‌کێتییان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک خۆی ده‌ڵێت «ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌کراوه‌ته کردار که ده‌بێت گوشاری مه‌ده‌نی بکات و خۆپیشاندان بکات و داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌و به‌رگرتن له‌و سیاسه‌ته‌ی رووبه‌ڕووی که‌رکوک بووه‌ته‌وه، شاڵاوی ته‌عریب به‌رده‌وامه و هێرش ده‌کرێته سه‌ر دام‌و ده‌زگاکان و ئه‌وه‌ی کورده هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێت، نابێت کورد ئه‌وه قبوڵ بکات». به‌رپرسه‌که‌ی یه‌کێتی ده‌ڵێت «عه‌ره‌ب و تورکمان داوایان کرد هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی تر ئه‌نجام بدرێت چونکه لایان وابوو که کورد رووخاوه، وایان ده‌زانی که‌کورد سێ کورسی ده‌هێنێت به‌ڵام که له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بینییان که کورد کورسی زۆری هێناوه ئێستا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و مه‌به‌ستیانه پێگه‌ی کورد لاواز بکه‌ن و بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه هاتوون». به‌ڵام مه‌عن ره‌تیکرده‌وه که داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه بۆ دژایه‌تیکردنی به‌هێزبوونی پێگه‌ی کوردی شاره‌که بێت و ده‌ڵێت «مه‌به‌ست له‌و داوایه پێدانی کاته به‌و لیژنه‌یه‌ی که بۆ وردبینی کردنی تۆماری ده‌نگده‌ران پێکهاتووه، هه‌روه‌ها بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان و راستکردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی ده‌نگده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ گومان و دڵه‌ڕاوکێ بچێت بۆ ده‌نگدان». مه‌عن ده‌ڵێت «پرسی ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌ب و تورکمان مه‌ترسییان لهبههێزبوونهوهی پێگه‌ی کورد هه‌یه دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌که هه‌رگیز باس نه‌کراوه، به‌ڵام ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد که هه‌موو حزبه سیاسیه‌کان به‌شداری تێدا ده‌که‌ن». به‌ڵام ئه‌ندامه تورکمانه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که «ئه‌گه‌ر کورده‌کان پێیانوابێت که مه‌ترسیمان هه‌یه له‌زیادبوونی هه‌ژموونی کورد، به‌ڵێ مه‌ترسیمان هه‌یه، له‌وانه‌یه لەسەدا 90ی ئه‌و رێژه‌یه له برا کورده‌کانن، ئێمه ناڵێین ئه‌وان خه‌ڵکی که‌رکوک نین، به‌ڵام پێویسته بیسه‌لمێنن که خه‌ڵکی که‌رکوکن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بکه‌ن له‌هه‌ڵبژاردن». وتیشی» جگه له‌وه له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا له‌وانه‌یه ده‌یان هه‌زار عه‌ره‌ب هاتبێتنه که‌رکوک، ئه‌وانیش پێویسته بیسه‌لمێنن که خه‌ڵکی که‌رکوکن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بکه‌ن له‌هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌رنا ئێمه خه‌ڵکی ره‌سه‌نی که‌رکوک ده‌بینه که‌مینه«.
ئارا ئیبراهیم کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێم، دوێنێ سێشه‌ممه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ هه‌فته‌یه‌ک دواخست، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داواى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو کاتێک به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌و داوایه‌ى خسته‌ڕوو، کاندیده‌کانى هه‌ڵبژاردنیش که‌ژماره‌یان 773 که‌سه توشى دڵه‌ڕاوکێ بوون. 773 کاندید له‌لیست و قه‌واره جیاوازه‌کان کاندیدکراون بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و ململانێ له‌سه‌ر 111 کورسى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ن، به‌ڵام تائێستا نازانن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى که خۆیان بۆ کاندیدکردووه، له 30ى ئه‌یلول ئه‌نجامده‌درێت یاخود نا. کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى هه‌رێم، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، تائێستا نزیکه‌ى 10 ملیار دیناریان له ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان خه‌رجکردووه.ئەمە جگە لەوەی کاندیدەکان ئامادەکارییان کردوەو پۆستەریان چاپکردوەو هەروەها دووچاری دڵەڕاوکێ بوون. مژده محه‌مه‌د، کاندیدى لیستى نه‌وه‌ى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئێمه وه‌ک کاندیدى نه‌وه‌ى نوێ کێشه نیه به‌لامانه‌وه که‌هه‌ندێ پاره‌مان خه‌رجکردووه بۆ ئاماده‌کاریى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌م پرسه توشى دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قى کردووین له‌ڕووى ده‌رونییه‌وه«. ئه‌و کاندیده‌ى نه‌وه‌ى نوێ ره‌خنه‌ى له‌و حزبانه هه‌بوو کهداواى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن وتى «عه‌یبه‌یه گۆڕان و هاوپه‌یمانى و یه‌کگرتوو داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن». هاوکات له‌تیف ره‌ئوف، کاندیدى یه‌کگرتووی ئیلامى کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتی وت «یهکلانهبونهوهى پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت لای هاوڵاتیه‌کى ئاسایش بووه‌ته دودڵى و قه‌له‌قى، ئێمه‌ی کاندیدانیش له دڵه‌ڕاوکێداین و کاتى ئه‌وه هاتووه پێمان بڵێن ده‌کرێت یاخود نا، هه‌رچه‌نده ئێستاش باس له‌ئه‌نجامدانى ده‌کرێت». بڕیارده‌رى کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى هه‌رێم، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات ته‌نها ده‌سه‌ڵاتى دواخستنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه نه‌ک دواخستنى هه‌ڵبژاردن. ئیسماعیل خورماڵى، بڕیارده‌رى کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «قه‌له‌قى کاندیده‌کان په‌یوه‌ندى بهکۆمسیۆنهوه نیه، چونکه ئێمه ته‌نها ده‌سه‌ڵاتى دواخستنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه نه‌ک دواخستنى هه‌ڵبژاردن». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 23 ملیار دینارى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ته‌رخانکردووه و کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستانیش سولفه‌ى یه‌که‌میان وه‌رگرتووه که بڕه‌که‌ى 10 ملیار دینار بووه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمسیۆنى هه‌رێم ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتی ئاشکراکرد «که زۆربه‌ى ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ته‌واو کراوه‌و به‌شى زۆرى ئه‌و 10 ملیار دیناره خه‌رجکراوه«. دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادن و راپرسی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی شەش رۆژ دوابخات. ئەمەش دوای ئەوە هات کەهەندێک لەحزبەکان بەو ئاراستەیەدا هەنگاویان نا. شێروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن رایگەیاند، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاردراوە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ رۆژی سێشەممە 11-9-2018 دوابخرێت. شێروان زرار که‌وه‌ک نوێنه‌رى کۆمه‌ڵ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیارانه دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا به توڕه‌ییه‌وه وتى» ده‌نگم به‌دواخستنى نه‌دا».
ئارا ئیبراهیم بزووتنەوەی گۆڕان داوادەکات حکومەتێکی رزگاری نیشتیمانی بۆ ماوەی یەک ساڵ پێکبهێنرێت وەکو بەدیلی هەڵبژاردن، پارتیش بە سێ مەرج داواکە قبوڵ دەکات. بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی نیگەرانە لەو هەوڵە، یەکیتی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی قسەی تریان دەبێ لەڕۆژانی داهاتوو. دوێنێ سێشه‌ممه له‌کۆبونه‌وه‌ى وهفدى پارتى و گۆڕان له‌سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو داوایەی خستۆتە بەردەم پارتی و لەبەرامبەردا ئەوانیش سێ مەرجیان خستۆتە بەردەم گۆڕان کەئەوانیش بریتین لەوەی سێ لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن بڕۆنەوە ناو حکومەت و هەروەها بەیەک پاکێج لەگەڵ پارتی و یەکێتی بەشداری پێکهێنانی حکومەتی عێراق بکەن، مەرجی سێهەمیش کە تایبەتە بە گۆڕان دەبێت بەوە رازی بێت رێباز حەملان لەپۆستی وەزارەتی دارایی بمێنێتەوە، کە دوای کشانەوەی گۆڕان لەحکومەت ئامادە نەبوو ئەو پۆستە جێبهێڵێت. دانا عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌ندامى ژورى حکومه‌ت و په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به هاوڵاتی وت «ئه‌م حکومه‌ته فه‌شه‌لى هێناوه‌و ئه‌گه‌ر پارتى و یه‌کێتى بڕیار بده‌ن حکومه‌تێکى رزگارى نیشتمانى بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ پێکبهێنن و جیاوازى حزبى نه‌هێڵن و چاکسازى بکرێت پشتیوانى ده‌که‌ین و به‌شدارى ده‌که‌ین تا ئه‌و ساڵه ئاماده‌کارى بۆ هه‌ڵبژاردن بکرێت». هەڵبژاردن چوار حزبەکەی ترازاند دانا عەبدولکەریم وتی «هاوپه‌یمانێتیه‌ک له‌نێوان چوار لایه‌نه‌که کراوه‌و گۆڕان له‌هیچ بڕگه‌یه‌کى لاینه‌داوه، ده‌سه‌ڵات ساخته‌کارى زۆرى کردووه، کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان ساخته ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوبین که هه‌ڵبژاردن دوابخرێت ته‌نها بۆ ئه‌وه بوه هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد بکرێت». وتیشی «پارتى و یه‌کێتى له 6/11/2017 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستانیان بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دواخست خۆ ئه‌وکاته گۆڕان له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نه‌بوو، پارتى ریفراندۆمى ئه‌نجامداو یه‌کێتى 16ى ئۆکتۆبه‌ر، رویان نه‌هات هه‌ڵبژاردن بکه‌ن بۆیه دوایانخست». پرسى دواخستن یا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان چوار لایه‌نه‌که‌ى لێکترازاندو هاوپه‌یمانى بڕیارى بایکۆتى داوه‌و گۆڕانیش به‌فه‌رمى داوایان لهپارتى کردووه بۆ دواخستنى، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت کە داواى گۆڕان و هاوپه‌یمانیان رەتکردۆتەوە بۆ پشتیوانیکردنیان لە دواخستنى هه‌ڵبژاردن. کۆمه‌ڵ: داوای گۆران و هاوپه‌یمانیمان ره‌تکردەوە ئەگەرچی بڕیاربوو ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات بەڵام بەهۆی مەیلی هەندێک لە لایەنەکان بۆ دواخستنی هەفتەیەک کاتی بانگەشە دواخرا، هەر دوای ئەوە کۆمەڵی ئیسلامی نیگەرانی خۆیان لەهاوپەیمانەکانیان دەربڕی. مه‌روان گه‌ڵاڵى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى به هاوڵاتی وت «به‌داخه‌وه چوار لایه‌نه‌که که‌پێکه‌وه بوون ده‌بوا له‌نیوه‌ى رێگا یه‌کتریان بهجێنههێشتایهو هه‌ر لایه‌نه‌ى به‌لایه‌کدا نه‌که‌وتایه، گۆڕان و هاوپه‌یمانى داوایان لێ‌کردین پشتیوان بین بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و ئێمه ئه‌وه‌مان ره‌تکردۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئهنجامدانیداین له‌کاتى خۆیدا». چوار لایه‌نه‌که دوای هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری رابردوو تۆمەتیان دایەپاڵ دەستەڵاتدارەکان کەساختەکاریان بەرامبەر کردون، هەر دوای ئەوە لەیەکتر نزیکبوونەوە. ئەوان دەیانوت کە مه‌زڵومیه‌ت کۆیکردونهتهوە. «تاکه رێگه‌یه‌ک بۆ کۆتایى هێنان به‌و سیستمى حکومڕانیه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه که حکومه‌تێکى نوێ پێک‌بێت و هیچ بیانویه‌ک نابینن بۆ دواخستنى»، مه‌روان گه‌ڵاڵى وتی کە حزبەکەی سوورە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت و دوانەخرێت. ساڵى رابردوو پارتى و یه‌کێتى هه‌ڵبژاردنیان بۆ ساڵێک دواخست، ئەوکات ئەو لایەنانەی کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناودەبەن داویان کرد هەڵبژاردنەکە لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام لەئێستادا لەگەڵیدا نین و دەڵێن تۆماری دەنگدەران پاکنەکراوەتەوە. مه‌روان گه‌ڵاڵى وتی»پاش ساڵێک لهدواخستنى جارێکى تر دوابخرێتەوە پرۆسه‌ى دیموکراسى ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه، ده‌بوو له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێم هه‌ڵبژاردان زووتر بکرێت». یەکگرتوو کۆدەنگیمان دەوێ یه‌کگرتووی ئیسلامی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو لهکۆبونهوهکانى پێشووی چوار لایه‌نه ناڕازیەکە باسى ئه‌وه‌یان کردووه ئه‌گه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردن سودێکى هه‌بێت پێی رازین، بەڵام ئێستا دەڵێن دەبێت دوانەخرێت. ناسک تۆفیق، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «قسه‌ى کۆتایى یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه که‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا بکرێت، کاتێک چوار لایه‌نه‌که پێکه‌وه کۆبوینه‌وه باسى ئه‌وه‌مان کرد ئه‌گه‌ر کۆده‌نگییه‌ک هه‌بێت له‌سه‌ر داواخستنى هه‌ڵبژاردن بۆ پاک و بێگه‌ردى تێدابێت و خه‌ڵک زیاتر به‌شدارى بکات سودى تێدابێت، ئێمه‌ش دێینه سه‌ر خه‌تى کۆدهنگیهکه«. وتیشى «چوار لایه‌نه‌که هاوده‌ردى کۆى کردوینه‌ته‌وه له‌دواى نهکسهکهى 12ى ئایار هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ترسمان له‌ته‌زویر زۆر هه‌یه‌و حه‌زێک و خولیایه‌ک لاى هه‌ر چوار لایه‌نه‌که هه‌بووه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپى هه‌ڵبژاردن له‌کاتى خۆیدا». بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێنجى ئه‌یلول بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستپێبکات، به‌ڵام دوێنێ سێشه‌ممه شیروان زرار وته‌بێژى کۆمسیۆن بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ هه‌فته‌یه‌ک که ده‌کاته 11ی ئه‌یلول دواخست ئه‌مه‌ش گومانى دواخستنى زیاتر کردووه. پارتى دیموکراتى کوردستان لەڕۆژانی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستى باڵا سه‌ردانى هه‌ر چوار لایه‌نه‌که‌ى کردوەو داوایکردوە کە لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت. لەئێستادا سێ ئاراستە هەیە سەبارەت بەهەڵبژاردن، هەندێک داوای دواخستن دەکەن و هەندێکیش ئەنجامدانی، هەرچی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریە بایکۆتی دەکەن، کە ئەمەش پەیوەندی بەو چانسە نوێیەوە هەیە کەیەکێتی خستویەتیە بەردەم بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە کە بکرێت بەسەرکۆمار لەبەرامبەر بەشدارینەکردنی لەهەڵبژاردن کە رەنگە بەشێک لەدەنگەکانی یەکێتی ببات.
سه‌روه‌ر خه‌لیل ده‌وڵه‌تى یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت کهئیمزاى 153 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان کۆکردووه‌ته‌وه‌و له‌کاتى ئیمزا کردنه‌که‌شدا وێنه‌ى په‌رله‌مانتاره‌که‌یان گرتووه راشیدەگەیەنێت کە چاویان له‌سه‌ر یه‌کێتى و پارتیه بۆ درووست‌کردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی. ئه‌و سه‌رکرده‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات، نه‌وه‌ى نوێ چووه‌ته پاڵ هاوپه‌یمانى نهسڕو یه‌کێتى و پارتى و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌ریش تائێستا نه‌چوونه‌ته هیچ به‌ره‌یه‌که‌وه سه‌عد موتهڵیبى سه‌رکرده‌یه‌کى ده‌وڵه‌تى یاسا به هاوڵاتی وت «ئیمزاى 153 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان کۆکردووه‌ته‌وه‌و جیا له‌وه‌ش ئیمزاى وێنه‌ى هه‌ر یه‌کێک له‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان گرتووه له‌کاتى ئیمزاکردندا». وتیشى «ئه‌و ژماره‌یه‌ى که هاوپه‌یمانى نهسڕو هاوپه‌یمانه‌کانى پێشکه‌شیان کردووه راست نیه‌و زێده‌ڕۆیى تێدایه، چونکه به‌شێک له‌په‌رله‌مانتاره‌کانى ئه‌وان هاتوونه‌ته پاڵ ئێمه، له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئێمه ئیمزا ساخته‌کراوه‌کان و ئه‌و که‌سانه ئه‌ژمار بکه‌ین که له‌هاوپه‌یمانێتى نهسڕو هاوپه‌یمانه‌کانى کشاونه‌ته‌وه، ئه‌وا ژماره‌ى په‌رله‌مانتاره‌کانى ئه‌وان ده‌بێته 116 تا 120 په‌رله‌مانتار، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وان 177 په‌رله‌مانتاریان له‌گه‌ڵدا نیه«. جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه نه‌وه‌ى نوێ چووه‌ته پاڵ هاوپه‌یمانێتى نهسڕو هاوپه‌یمانه‌کانی. باسی له‌وه‌شکرد که هه‌ریه‌که له‌یه‌کێتى و پارتى و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانیش تائێستا خۆیان یه‌کلایى نه‌کردووه‌ته‌وه. سه‌عد موتهڵیبى وتى «هه‌ڵوێستى لایه‌نه کوردییه‌کان جێگه‌ى داخه، چونکه ئه‌وان پێویست بوو رۆڵى به‌رچاویان هه‌بووایه له‌بونیادنانی ده‌وڵه‌تى نوێى عێراق به‌هاتنه پاڵى هاوپهیمانێتیهکهى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و هاوپه‌یمانه‌کانی، من پێشبینى ده‌که‌م که روئیاى لایه‌نه کوردیه‌کان له‌گه‌ڵ روئیاى هاوپه‌یمانێتیه‌که‌مان یه‌کبگرێته‌وه«. دوێنێ سێشه‌ممه محه‌مه‌د عەلى زه‌ینى به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مان سه‌رکردایه‌تى یه‌که‌م دانیشتنى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراقی کرد‌و دانیشتنه‌که‌ى هه‌ڵگرت بۆ 15ى ئه‌یلول، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ڕێگه‌خۆشکردن بۆ لیسته براوه‌کان و رێککه‌وتن له‌سه‌ر ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، لایه‌نه‌کانیش چاوه‌ڕوانى دادگاى فیدڕاڵى عێراقن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى کام له‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانین. نه‌سار روبه‌یعى سه‌رکرده لهڕهوتى حیکمه که به‌شێکه لههاوپهیمانێتیهکهى حه‌یده‌ر عه‌بادى و هاوپه‌یمانه‌کانى جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌وان له‌پێکهێنانى گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى پشتیان به‌بڕیارێکى ساڵى 2010ى دادگاى فیدڕاڵى عێراق به‌ستووه که‌کار به‌ئیمزاى سه‌رۆکى لیسته براوه‌کانى هه‌ڵبژاردن ده‌کات، له‌پێکهێنانى گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانی. نه‌سار روبه‌یعى به هاوڵاتی وت «من قسه له‌سه‌ر هاوپهیمانێتیهکهى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و هاوپه‌یمانه‌کانى ناکه‌م، چونکه هاوکارو هاوپیشه‌ى ئێمه‌ن، به‌ڵام ئێمه پشتمان به‌یاساو بڕیارى دادگاى ئیتیحادى به‌ستووه«. ئه‌وه‌ى که تائێستا به‌دیده‌کرێت زۆرینه‌ى لایه‌نه کوردیه‌کان بێلایه‌نیان هه‌ڵبژاردووه له‌نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ى که بهبهرهى ئه‌مه‌ریکاو ئێران ناسراون، به‌ڵام له‌دواجاردا کورد ده‌بێت خۆى یه‌کلایی بکاته‌وه. سه‌عد موتهڵیبى سه‌رکرده‌یه‌کى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماژه‌ى به‌وه کرد که حزبه سه‌ره‌کییه کوردییه‌کان (یه‌کێتى و پارتى) رەتیکردەوە خۆیان یه‌کلایى کردبێته‌وه له‌چوونه پاڵ هیچ کام له‌دوو جه‌مسه‌ره ناکۆکه، به‌ڵام وتى «ئێمه له‌هاوپه‌یمانێتی کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییه‌کان پشت به‌دوو حزبه سه‌ره‌کییه‌که ده‌به‌ستین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆکان به‌رده‌وامن بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا».
هاوڵاتى زانکۆى نێوده‌وڵه‌تى قه‌یوان- UTM له شارى سلێمانى کرایه‌وه و له‌ئێستاوه ده‌ستى کردووه به وه‌رگرتنى خوێندکاران بۆ خوێندنى ئه‌مساڵ (2018-2019)، به‌پێى بڕیارێکى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ئه‌میندارێتى زانکۆکه‌ش داشکاندنێکى زۆر له نرخى خوێندنى ئه‌مساڵدا بۆ خوێندکاران ئه‌نجامده‌درێت. داشکاندنه‌کان ئه‌و خوێندکارانه ده‌گرێته‌وه، که ئه‌مسال بۆ خوێندن ناویان له زانکۆکه تۆمارده‌که‌ن، ئه‌و خوێندکارانه‌ى نمره‌کانیان 90-100 ده‌بێت به رێژه‌ى 40٪ داشکاندنیان بۆ ده‌کرێت، ئه‌و خوێندکرانهشى نمره‌کانیان له نێوان 80 – 90 ده‌بێت به رێژه‌ى 30٪ داشکاندنیان بۆ ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و خوێندکرانهشى که نمره‌کانیان له نێوان 70 – 80 ده‌بێت، به رێژه‌ى 20٪ داشکاندنیان بۆ ده‌کرێت، ئه‌و خوێندکارانه‌شى نمره‌کانیان له نێوان 60 – 70 ده‌بێت، به رێژه‌ى 10٪ داشکاندنیان له نرخى خوێندنى ئه‌مساڵ بۆ ده‌کرێت. به‌پێى زانیارییه‌کانى به‌شى تۆمارى خوێندکارانى زانکۆى قه‌یوان ی‌و تى ئێم، بۆ ئه‌مساڵى خوێندن نزیکه‌ى 400 خوێندکار وه‌رده‌گیرێن، بڕیاریشه هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى ده‌وام له زانکۆى ته‌کنه‌لۆژیاى مالیزیا، به‌هه‌مان شێوه له شارى سلێمانیش ده‌ستبکرێت به خوێندن، چونکه زانکۆکه به‌شێوه‌ى (فره‌نچایز) له هه‌رێمى کوردستان کراوه‌ته‌وه، واته پڕۆگرام و سیستمى خوێندن و شێوه‌ى به‌ڕێوه‌چونى سێمنستهرهکان هاوته‌ریبى زانکۆى ته‌کنه‌لۆژیاى مالیزیا ده‌بێت. ئه‌و به‌شانه‌ى زانکۆى قه‌یوان ی‌و تى ئێم کردونیه‌ته‌وه، له‌سه‌ر خواستى بازاێ و کۆمپانیاکانى هه‌رێمى کوردستان کراونه‌ته‌وه، واته ده‌رچووه‌کانى ئه‌م به‌شانه، هه‌لى کارى مسۆگه‌ریان ده‌بێت له که‌رتى تایبه‌تى و حکومی‌دا، به‌شه‌کانیش به‌گشتى له‌بوارى خوێندنى ته‌کنۆلۆجیا، ئاى تى و کۆمپیوته‌ر و سه‌رچاوه‌ى مرۆیى و کارگێڕیدایه و تیمێکى پسپۆڕى مالیزى ئیداره‌ى زانستى و کارگێڕى و به‌ڕێوه‌بردنى زانکۆکه ده‌که‌ن. ئه‌م جۆره زانکۆیه بۆ یه‌که‌مجاره له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێته‌وه‌و له رۆژهه‌ڵاتى ناورهستیش پش زانکۆى ئه‌مریکى له به‌یروت ده‌که‌وێت و ده‌بێته یه‌که‌م زانکۆ که به‌رزترین رانکى هه‌یه و که‌م هاوتایه، جگه له‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش له پله‌ى 228دایه و ئه‌م ناوچه‌یه تائێستا ئه‌و جۆره رانکه به‌رزه‌ى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه". زانکۆى ی‌و تى ئێم، خاوه‌نى 37 سه‌نته‌رى لێکۆڵنهوهیه و 1406 که‌س بڕوانامه‌ى دکتۆرایان تێدا وه‌رگرتووه و ئێستا لێکۆڵه‌ر و بزنسمان و سیاسه‌تمه‌دار و که‌سى کاران له کۆمه‌ڵگاکاندا، هه‌روه‌ها ئه‌م زانکۆیه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانى جیهاندا وه‌کو (ئێم ئاى تى و ئۆکسفۆرد و کامبریج و ئیمپێریاڵ کۆلێج له له‌نده‌ن...هتد). به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کانى به‌شى تۆمارى خوێندکارانى زانکۆى قه‌یوان، خوێندن به‌زمانى ئینگلیزى ده‌بێت و سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ ئاستى زمانزانینى خوێندکاره‌کان ده‌کرێت و پاشان به خولێکى به‌هێزکردندا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندکار تواناى ئینگلیزییهکهى به‌هێزبێت راسته‌وخۆ ده‌توانێت ده‌ست به‌خوێندن بکات، به‌و پێیه‌ى خوێندن له زانکۆکه به ئینگلیزییه و مۆڵه‌تى ره‌سمى و یاسایى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمه‌وه وه‌رگرتووه. ئه‌م زانکۆیه ئه‌زموونى سه‌ده‌یه‌ک کارکردنى هه‌یه و یه‌که‌مجاریشه له هه‌رێمى کوردستان به هاوبه‌شى مالیزیا ده‌کرێته‌وه و چیتر فێرخواز له‌و بوارانه‌دا پێویست ناکات بۆ خوێندن روو له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بکه‌ن، هاوکاتیش رۆڵى گرنگى ده‌بێت له وه‌به‌رهێنانى تواناى مرۆیى و ئه‌کادیمى کورد. زانکۆى قه‌یوان ی‌و تى ئێم رۆژى 12/8/2018 له گه‌ڕه‌کى راپه‌ڕین له‌شارى سلێمانى به‌ردى بناغه‌ى دانرا و تیایدا فاخیر شێخ ته‌یب قه‌یوانی، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى باوهڕمهندانى زانکۆى قه‌یوان، له مه‌راسیمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى زانکۆکه‌دا رایگه‌یاند؛ گونجاوترین نرخ بۆ خوێندن په‌یڕه‌و ده‌که‌ین تا زۆرتین که‌س بتوانن له‌م زانکۆیه سودمه‌ندبن. زانکۆى قه‌یوان – ی‌و تى ئێم یه‌کێکه له پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه‌کانى گروپى کۆمپانیاکانى قه‌یوان له بوارى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵادا، هاوکات گروپى قه‌یوان خاوه‌نى 4 په‌یمانگا و 16 خوێندنگا و 4 باخچه‌ى ساوایان و دایه‌نگه‌یه.
یاد قوربانی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیا لەئەمریکا هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی وڵاتەکەیان دژی ئێران، لەڕێگای ئینتەرنێتەوە ئەو ئەکاونت و پێگانەیان کردوەتە ئامانج کە لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە بەشاراوەیی پاڵپشتی دەکرێن، هۆکاری ئەم کارەش بۆ بڵاوکردنەوەی نایاسایی پروپاگەندەو هەواڵی نادروست لەلایەن ئێرانەوە دەگەڕێننەوە. هەر یەکێک لەکۆمپانیاکانی فەیسبوک و تویتەرو گوگڵ چەند پێگەو لایەنێکیان دۆزیوەتەوەو هەستاون بەداخستنیان کە بەڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ بەشێوەیەکی ڕێکخراوو لەچەندین شوێنی جیاوازەوە پاڵپشتی ئەو «پڕوپاگەندانە» دەکەن کە لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە بڵاودەکرێنەوە، هاوکات هەندێکیان وەک میدیای سەربەخۆ خۆیان نیشاندەدەن. ئەم هەڵوێستەی زلهێزەکانی تەکنەلۆجیا ئێرانی نیگەران کردوەو بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێیان وایە ئەمە بەشێکە لەپلانی ئەمریکا بۆ لێدانی هەژمونی ئێران و هیچی تر، ئەوان دەڵێن کەئەمریکا خۆی بەنوێنەری دیموکراسیەت و ئازادی ڕادەربڕین دادەنێت لەجیهاندا، بەڵام ئامادەیە دژی ئازادی دەربڕین و میدیای ئازادی وڵاتێکی تر کاربکات بۆ بەرژەوەندی خۆی. عەلی ڕەزا ماریوسفی، نێردەی ئێران بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان هەفتەی پێشوو بەئاژانسی ڕۆیتەرزی وت «ئەم تۆمەتانەی ئەمریکا دەیداتە پاڵ ئێران تەنها هەوڵی ئەو وڵاتەیە بۆ گۆڕینی دەسەڵاتدارانی ئێران و کۆنترۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی». ئەم وتانەی بەرپرسانی ئێران لەسەر کۆنترۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەکاتێکدایە کە ئەو وڵاتە چەندەها فیلتەری جۆراوجۆر‌و قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەسەپێنێت بەسەر گەلەکەیدا، لەڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکیشدا هاتوە کەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیا لەئێران بەتەواوی دەستی بەسەرداگیراوە و تەنها ئەو هەواڵ و زانیاریانە بەردەستن کە لەبەرژەوەندی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەو ئەمە هۆکارێکی سەرەکی دژایەتیکردنیانە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیاوە. هێرشەکانی فەیسبوک بۆ سەر ئێران مارک زوکەربێرگی خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک هەفتەی پێشوو ڕایگەیاند کەهەڵمەتێکی داخستنی سەدان پەیج و ئەکاونتیان دەستپێکردوە کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو کار لەسەر بەلادابردنی ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دەکەن و سەرچاوەکەشیان لەئێران دەستنیشانکردوە. لەمیانەی هەڵمەتەکەدا ٢٥٤ پەیجی فەیسبوک و ٣٩٢ ئەکاونتی ئینستاگرام (کە سەر بەکۆمپانیای فەیسبوکە) داخراون، ئەمە دوای ئەوەدێت کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیاکە چەندین ئەکاونتی ساختە دەستنیشانکراون کەهەواڵی هاوتای پروپاگەندەکانی دەزگا حکومیەکانی ئێرانیان بڵاوکردوەتەوەو ئەکاونتەکان بەناوی هاوڵاتی ئەمریکاو بەریتانیاو کەنەداوە دانراون، لەکاتێکدا سەرچاوەی ئەکاونتەکان ئێران بون. بۆ زیاترکردنی بینەری بیانی پۆستەکان بەئینگلیزی کراون و چەندین هاشتاگی ئینگلیزی لەگەڵ پۆستەکاندا بەکارهێندراون وەک (#lockhimup,” “#impeachtrump” “#notmypresident.) (ترەمپ لەسەرکارلابەن، ئەو سەرۆکی من نیە، ئەو بگرن) و هتد... هێرشەکانی تویتەر بۆ سەر ئێران هاوشێوەی فەیسبوک، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەفتەی پێشوو لەتویتێکدا ڕایانگەیاند «بەهەماناهەنگی لەگەڵ هاوکارانمان لەکۆمپانیا تەکنەلۆجیەکان توانیمان ٢٨٤ ئەکاونتی تویتەر دابخەین کە لەسەر تۆڕەکەمان بەشێوەیەکی ڕێکخراو سەرقاڵی ساختەکاری و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاستبون. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بەردەستمان کەوتون زۆرێک لەو ئەکاونتانە لەئێرانەوە سەرچاوەیان گرتوە». لابردنی ئەم ئەکاونتە ساختانە لەکاتێکدایە کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەکاونتی تایبەتی خۆیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەیەو لەگەڵ هەزاران چالاکوانی مەدەنی ئێرانی تر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە بەکاردێنن. هێرشەکانی گوگڵ بۆ سەر ئێران گوگڵ بەتایبەتی هەڵمەتێکی بەرانبەر بەتەلەفزیۆن و دەزگای پەخشی فەرمی ئێران دەستپێکردوەو چانێڵەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوبی سەر بەو دەزگایە داخستوە. لەبڵاوکراوەیەکدا کێنت واکەری جێگری بەڕێوەبەری گوگڵ ڕایگەیاند «چەند ئەکاونتێکمان دەستنیشانکردوە سەر بە تەلەفزیۆنی فەرمی ڕژێمی ئیسلامی ئێران کەپەیوەندیەکانیان بەو لایەنەوە شاردبۆوەو لەژێرەوە پرۆپاگەندەی ئەو دەزگایەیان بڵاودەکردەوە کەهەندێکی بەزمانی ئینگلیزی پەخش دەکران». لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەی واشنتۆن پۆست‌دا هاتوە کەئەم هێرشەی کۆمپانیا تەکنەلۆجیەکان بۆ سەر ئێران بوەتە جێی پرسیار، بەڵام ئەوەی دەرخستوە کەدەزگای پەخش و تەلەفزیۆنی فەرمی ڕژێمی ئیسلامی بەشێوەیەکی ڕێکخراو کار لەسەر ساختەکاری و بەلادابردنی ڕای گشتی دەکەن.
هاوڵاتی هەر دوای ئەوەی فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی دووشەمی دیاریکرد بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئیتر مورووی چەندین ململانێ وەکو بەربونەوە لە پەتی تەسبیحێک بەدوای یەکدا هاتن، لەوانە؛ ملیۆنێک کفن شەقامەکانی بەغدا دەتەنن، ئێران موشەکی بالستی دەنێرێتە عێراق، بەڵگەی گەندەڵی سەرکردە شیعەکان بلاودەکرێنەوە، ئەمەریکا فشار لە کورد دەکات، ئەمانە بەشێکن لەبرین بوونی ململانێکان لەگەڵ نزیکبونەوەی دیاریکردنی سەرۆک وەزیران، شەقامی دەکوڵیت. موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و هاوپەیەمانی سائیرون ملیۆنییەک خۆپیشاندەر بە کفنەوە رێکدەخات لە کوفە لە ژێر دروشمی دژایەتی گەندەڵی و گەندەڵکاران. عەبادی دوێنێ پێنجشەممە فالح فەیازی لە سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی و راوێژکارێتی ئاسایش و سەرۆکایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوورخستەوە برایگەیاند بۆ موچەی ھەر چەکدارێکی حەشدی شەعبی ٧٥٠ ھەزار دیناری وەرگرتووە کەچی ٥٢٥ ھەزاری پێدراون. ئەمەش لەکاتێکدایە کە فالح فەیاز لە لیستی فەتحی هادی عامریەوە نزیکە و تەنها لە عەشیرەتی خۆی زیاتر لە ھەزار کەسی لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دامەزراندووە. هەریەکە لە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری و دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی لە ڕاگەیەندراوێکدا دژی بڕیاری دوورخستنەوەی فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی حەشدی شەعبی لەلایەن عەبادیەوە، وەستانەوە. هاوپەیمان فەتح ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و بە ئایەتێکی قورئان دەستیپێکردووە، کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامە دەکات. لەو ڕاگەیەندراوەدا هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، بڕیاری دوورخستنەوەی فالح فەیاز پێشهاتێکی مەترسیدارە لە بەکارهێنانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان لە کێبەرکێی سیاسی و بەرژەوەندی کەسی و حزبیدا. دەشڵێت "جێی قبوڵ نییە، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ کە سەرۆکی ماوەتەواوبووی حکومەتە، بڕیاری دوورخستنەوەی بەرپرسی هەستیارترین هێزی ئەمنی بدات، تەنها لەبەرئەوەی لەگەڵ ویلایەتی دووەمیدا نییە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی عەبادی هێشتنەوە و لابردنی بەرپرسە باڵاکانی پەیوەستکردووە بە ڕازیبوون یان نەبوونیان بە ویلایەتی دووەمییەوە". هەروەها هیشام ڕوکابی بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، دوورخستنەوەی فالح فەیاز لەو دوو پۆستەی هەیبووە، ئەنجام و لێکەوتەی پێچەوانەی بۆسەر هاوپەیمانی نەسڕ دەبێت و کارتەکانی لە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت لاواز دەکات". دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە پۆستەکەی دوورخستەوە. عەبادی لە نوسراوی دوورخستنەوەی فالح فەیازدا دەڵێت "فالح فەیاز دەستی بە کاری سیاسی و حزبی کردووە، ئەمەش لەگەڵ ئەرکە ئەمنییەکەی دژبەیەکە، لەبەرئەوەی بەپێی دەستوور پێویستە دەزگا ئەمنییەکان بێلایەنبن و بۆ مەرامی سیاسی بەکارنەھێنرێن". لەلایەکیترەوە ھەر دوێنێ میدیا ئەمەریکییەکان دانپێدانانی ١١ ساڵ بەر لە ئێستای قەیس خەزعەلییان بڵاوکردەوە لەسەر موقتەدا سەدر. ناوبراو کاتێک لە زیندانی ئەمەریکییەکان بووە باسی لەوە کردوە سەدر مانگانە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاری لە قاسمی سلێمانی وەرگرتووە. بەڵگەنامەکان تایبەتن بەو لێکۆڵینەوانەی لە ساڵی ٢٠٠٧ لە کاتی دەستگیرکردنی خەزعەلی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە ئەنجامدراون. بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامانە، خەزعەلی دانی ناوە بە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران و سەردانیکردنی بەردەوام بۆ ئەو وڵاتە و چاوپێکەوتنی بە قاسم سلێمانی بەرپرسانی هەواڵگری ئێران. خەزعەلی کە ماوەی دوو ساڵ لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دەستگیرکرابوو، دانی بەوەدا ناوە، لە ماوەی نێوان ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ موقتەدا سەدر بەشێوەیەکی مانگانە نزیکەی ملیۆنێک دۆلاری لە ئێرانییەکان وەرگرتووە. هەروەها وتویەتی، موقتەدا سەدر لە ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ ئێرانییەکان گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ پاڵپشتیکردنی. هەرچەندە تا ئێستا قەیس خەزعەلی فەرماندەی عەسائیبی ئەهلی حەق لەبارەی ئەو بەڵگەنامانەوە قسەی نەکردووە، بەڵام ئەندام و لایەنگرانی ئەو گروپە بەڵگەنامەکان بە دروستکراو ناودەبەن و پێیان وایە کاتی بڵاوکردنەوەی لێدانە لە قەیس خەزعەلی و حەشدی شەعبی، لەبەرئەوەی لەکاتێکدا بڵاوکراوەتەوە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئاڵۆزبووە و ئەمریکا دەیەوێت ویلایەتی دووەم بداتەوە بە عەبادی و دەسەڵاتی گروپە شیعییەکان و ئێران کەمبکاتەوە. خەزعەلی لە دوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، بەشداریکردنی لە جەنگی گروپە شیعەکان دژی سوپای ئەمریکا و تۆمەتبارە بە کوشتنی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا. لا لایەکی ترەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێران موشەکی بالیستی داوەتە ئەو گروپە شیعیانەی عێراق کە بە وەکالەت شەڕ بۆ بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکەن. ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانی و عێراقی و ڕۆژئاوایی ئەوەی گواستەوە، جوڵەپێکردنی ئەو موشەکانە بۆ عێراق بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێکە بۆسەر بەرژەوەندییەکانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لێدانی دوژمنەکانی لە ناوچەکە. ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئێران و سەرچاوەیەک لە دەزگای ھەواڵگری عێراق و دوو سەرچاوەی ھەواڵگری رۆژئاوا ئەوەی ئاشکراکردووە، ئێران لە لە چەند مانگی ڕابردوودا موشەکی بالیستی کورت مەودای داوەتە ھاوپەیمانەکانی لە عێراق. ھەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە ئێران ھاوکاری گروپە شیعییە ھاوپەیمانەکانی دەکات لە دەستپێکردن بە دروستکردنی موشەک. لەبارەی ھۆکاری ئەو ھەنگاوەی ئێرانیش، بەرپرسێک بە ئاژانسەکەی وتوە، سەرچاوەی ئەو کارەی ئێران گەڵاڵەکردنی پلانێکی جێگرەوەیە لە ئەگەری ھێرشکردنە سەر ئێران. دەشڵێت، ژمارەی ئەو موشەکانەی ئێران ھێناویەتییە عێراق زۆر نییە، بەڵام دەتوانێت ژمارەکەی زیاد بکرێت، ئەگەر پێویست بێت. هاوکات لەگەڵ ئەمانەدا سایتی شەفەق نیوزی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بلاوی کردەوە کە بارزانی لە دیداریکیدا لەگەڵ برێت ماکگۆرک لە چەند رۆژی رابردودا پێی وتتوە کە نابێت بەو شیوەی فشار قسەی لەگەلدا بکات. پێرێش وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندەیەکی بە بارزانیەوە کرد سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی عێراق کە هەریەکە لە ئێران و ئەمەریکا ململانی دەکەن لەسەر پێکهێنانی. لەگەل ئەمانەشدا کورد ناکۆکن لەسەر شیوازی چوونە بەگدا، پارتی دیموکراتی کوردستان ھەوڵدەدا لەگەڵ ھاوپەیمانێتی سەدڕ بگاتە ڕێکەوتن بۆ دەستەبەرکردنی مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان بەڵام بەمەرجێک عەبادی لە سەرۆکایەتی وەزیران دووربخرێتەوە. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەھۆی فشارەکانی ئێران ھێشتا مەیلی بۆ دڵی بۆ گروپەکەی مالیکی ،لێدەدات و ناتوانێ خۆی یەکلابکاتەوە لەوەی ئەمریکا گۆشەگیری بکات. هەریەکە لە پارتی و یەکێتی ناکۆکن و تەنها ڕەنگە لەوەدا یەک بگرنەوە کە ئەگەر ئەمریکا ھەر لە دانانەوەی عەبادی سوربی پێکەوە بچنە پاڵ ھاوپەیمانێتیەکەی مالیکی و عامڕی کە پارتی ئەمەی وەکو ئەگەری دوەم داناوە، لەکاتیکدا ئەگەر لەگەل سەدر نەگەنە رێکەوتن. هەرچی چوارحزبە نارازیەکەشە هێشتا پرۆژەیەکی هاوبەش و رونیان نیەو دیار نیە بەکاملادا دەکەون یان ئایا دەتوانن بە جیا‌و بەبێ یەکیتی و پارتی بچنە بەغدا؟ ئەمەش لەکاتێکدایە هەندێ زانیاری نافەری باس لەدەوە دەکەن کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە موقتەدا سەدر و عەماڕ ئەلحەکیم لەلایەن سعودیەوە بە ئاگاداری ئەمریکا و ڕەزامەندی عەبادی چەک و یارمەتیان پێگەیشتووە وەک خۆ ئامادەکردنێک لە بەردەم ئەگەری ھێرشی چەکداری ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەریان. لەناو ئەم ئاڵۆزیانەدا کورد ئەگەرچی لایەنێکی سەرەکی پێکهێنانی حکەمەتی عێراقە، بەڵام هەریەکەو لا ئاوازێک دەخوێنێت.
هاوڵاتی لەگەڵ دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی ئابڵوقە ئابوریەکەی ئەمریکاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە، پرسیاری ئەوە دروستدەبێت کە چ وڵاتێک دەبێتە جێگرەوەی ئێران و هەناردەی ئەو بڕە نەوتە دەکات کە لەبڕی هەناردەکراوی ئێران کەمدەبێتەوە؟. بڕیارە مانگی 11 قۆناغی دووی ئابڵوقە ئابوریەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کەکەرتی نەوت دەکاتە ئامانج و پێشبینی دەکرێت هەناردەی نەوتی ئێران تەنها لەسەدا ٣٣ی بڕی پێش ئابڵوقە ئابوریەکەی بمێنێتەوە. بەپێی زانیاریەکانی مەڵپەڕی ئۆیلپرایس کەتایبەتمەندە بەهەواڵی نەوت و گاز، وڵاتانی ئۆپێک بەدڵخۆشیەوە ئەو بڕەی هەناردەی نەوت پڕدەکەنەوە کە لەئێران تائێستا کەمبوەتەوەو لەداهاتوودا زیاتر کەم دەبێتەوە. لەئێستادا عێراق لەباکوری ڕۆژئاوای ئەوروپا جێگای ئێرانی گرتوەتەوەو تەنها لەمانگی هەشتدا، حەوت ملیۆن بەرمیل نەوتی بەفەڕەنساو هۆڵەندا فرۆشتوە، کەئەمە زورترین بڕە لەمێژووی عێراقدا. ئەمە لەکاتێکدایە کەئێران، بەپێچەوانەی جاران، هیچ هەناردەیەکی بۆ ئەو دوو وڵاتە نەبوە لەو مانگەدا. هەروەها بەپێی زانیاریەکانی (کلیپەر داتا) کەسیستەمێکە لەسەر بڕی گواستراوەی نەوت لەتەنکەرە نەوتیەکانەوە پێشبینی بڕی هەناردەکراو دەکات، مانگی پێشوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان ٢٠٠ هەزار بەرمیل زیادیکردوە لەکاتێکدا هەناردەی ئێران ٦٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردوە. بەڵام عێراق تەنها وڵات نیە کە لەبەشی ئێران دەخوات، وڵاتانی تری ئۆپێک وەک سعودیەو ئیماڕات و کوێت هەناردەی نەوتیان بۆ وڵاتانی ئاسیا بەتێکڕا ٨٠٠ هەزار بەرمیل زیادیکردوە لەمانگی هەشتدا بەراورد بەمانگی پێشتر لەکاتێکدا هەناردەی ئێران ٧٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە.