هاوڵاتى دواجار به‌رهه‌م ساڵح کاندیده‌که‌ى یه‌کێتى له‌کێبڕکێی گه‌یشتن به‌کورسی سه‌رۆک کۆمارى عێراق سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێناو به‌سه‌ر فوئاد حسێن کاندیدى پارتى سه‌رکه‌وت، به‌ڵام له‌کاتى کێبڕکێکه‌دا پارتى کشانه‌وه‌ى کاندیدکه‌ى راگه‌یاندو یه‌کیتى به «فێڵ» تۆمه‌تبار کرد. دواى چه‌ند جارێک دواخستن، دواجار په‌رله‌مانى عێراق له‌دوایین واده‌ى ده‌ستوریدا پرسی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى خسته ده‌نگدانه‌وه‌و پارتى و یه‌کێتیش دواى چه‌ندین کۆبوونه‌وه نه‌گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێکى هاوبه‌ش. له‌گه‌ڵ خستنه ده‌نگى پڕۆسه‌که‌وه، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى له‌په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند «ئه‌و ئالیه‌ته‌ى په‌یڕه‌و ده‌کرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ک قابیلى قبوڵ نیه‌و پێچه‌وانه‌ى ئه‌و نه‌ریته‌یه که بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆککۆمار لەگه‌ڕه‌کانى ڕابردوو په‌یڕه‌و کراوه. یان ده‌بوایه کاندیدێکى کورد له‌نێو گه‌وره‌ترین کوتله به‌ربژێر بکرایه یانیش فراکسیۆنه کوردییه‌کان یه‌کلاییان بکردایه‌ته‌وه«. هه‌ر دوابه‌دواى ئه‌وه فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که‌یه‌کێتی»رێکەوتنی نێوانیانی پێشێلکردووه«. هەروەها مەسعود حەیدەر ئەندامی شاندی پارتی لەبەغدا یەکێتی تۆمەتبارکرد بە «فێڵکردن» لەپرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار‌دا. دوای ئەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی مانگی رابردوو بەرهەم ساڵحی کاندید کرد بۆ پۆستەکە، پارتی نیگەرانی خۆی نیشاندا‌و یەکێتی بەوە تۆمەتبار کرد کە تاکلایەنە ئەو بڕیارەی داوە بەبێ گەڕانەوە بۆ پارتی، کە خۆی بەخاوەنی پۆستەکە دەزانێت، ئەمەش وایکرد فوئاد حسێن کاندید بکات بۆ پۆستەکە. دوێنێ لەکاتی دەنگدانی خولی یەکەم لەنێوان فوئاد حسێن و بەرهەم ساڵح بارزانی پەیامەکەی بڵاوکردەوەو رایگەیاند کەئەوان قبوڵی ناکەن و هەڵویستیان دەبێت. پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار له‌خولى یه‌که‌مدا یه‌کلایی نه‌کرایه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى هیچ کاندیدێک نه‌یتوانى دوو له‌سه‌ر سێى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستبهێنێت، بۆیه هه‌ڵبژاردنه‌که که‌وته خولى دووه‌م. له‌خولى دووەمدا به‌رهه‌م ساڵح توانى 220 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و فوئاد حسێن-یش 20 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا و 24 ده‌نگیش پوچه‌ڵ بوو، له‌گه‌ڵ حه‌وتى ده‌نگى سپى. هه‌رچه‌نده له‌خولى دووه‌مدا پارتى کشانه‌وه‌ى فوئاد حسێنى له‌پڕۆسه‌ى ده‌نگدان راگه‌یاند، به‌ڵام سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق داواى کشانه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه، به‌و پێیه‌ى پێشتر به‌فه‌رمى خۆى بۆ چوونه ناو کێبڕکێکه‌وه تۆمارکردبوو. دواى هه‌ڵبژاردنى و سوێندخواردنى ده‌ستورى، به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاند، پارێزگاریی له‌یه‌کپارچه‌یی خاکى عێراق ده‌کات و ده‌بێته سه‌رۆکى هه‌موو عێراقییه‌کان نه‌ک ته‌نها به‌شێکى دیاریکراو. هه‌ڵبژاردنى به‌رهه‌م ساڵح هه‌رزوو کاردانه‌وه‌ى پارتى لێکه‌وته‌وه، فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند هه‌ڵوێستى ڕونیان ده‌بێت له‌و باره‌یه‌وه و «ئه‌و لایه‌نانه‌ى رێککه‌وتنه‌کانیان پێشێل کردووه به‌رپرسیارێتى ئه‌و کاره‌یان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن». باسى له‌وه‌شکردووه، «ئه‌وه‌ى رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کرابوو ئه‌وه‌یه، که سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر یه‌ک کاندید رێکبکه‌ون بۆ سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار، یانیش به‌هه‌ڵبژاردن له‌نێوان کوتله کوردستانییه‌کان یه‌کلایى بکرێته‌وه، که هه‌رگیز ئه‌مه رووینه‌دا». فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «یه‌کێتى فێڵى له پارتى نه‌کردووه له‌و پڕۆسه‌یه‌دا، پێش هه‌ڵبژاردنه‌که پێکه‌وه کۆبونه‌ته‌وه و نه‌گه‌یشتن به‌هیچ ڕێککه‌وتنێک». وتیشى «ئه‌مه سیناریۆیه‌کى پێشبینیکراو بوو که به دوو کاندید بچین، مادام ڕێکنه‌که‌وتین، هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵیان ڕێکبکه‌وین، به‌ڵام تێڕوانینى ئه‌وان بۆ پرسی یه‌کڕیزى جیاواز بوو». فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد جه‌ختیکرده‌وه، پڕۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کى یاسایی بووه و پارتى مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه پڕۆسه‌که قبوڵ بکات یان ڕه‌تى بکاته‌وه، «به‌ڵام که قبوڵى نه‌که‌ن بژارده‌ى زۆر له‌به‌رده‌میاندا نییه به‌تایبه‌تى له‌به‌غدا». ململانێی نێوان پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له مانگێک له‌مه‌وبه‌ر، کاتێک هه‌ردوولا زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا بۆ ئاماده‌کردنى پاکێجێکى هاوبه‌ش بۆ چوونه به‌غدا و دابه‌شکردنى پۆسته‌کان. پارتى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جه‌ختیده‌کرده‌وه که ئه‌و پۆسته مافى ئه‌وانه، به‌و پێیه‌ى زۆرترین رێژه‌ى کورسیان له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌ستهێناوه، له‌به‌رانبه‌ریشدا یه‌کێتى که ماوه‌ى سێ خولى یه‌ک له‌دواى یه‌ک پۆسته‌که‌ى به‌ده‌سته‌وه بوو، جه‌ختى له مافى حزبه‌که‌ى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ خولى چواره‌م ده‌کرده‌وه. ململانێکانى نێوان پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته له‌مانگى رابردوودا گه‌یشته لوتکه، کاتێک یه‌کێتى به‌رهه‌م ساڵحی به‌فه‌رمى کاندیدکرد بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار، دواى ئه‌وه‌ى گه‌ڕایه‌وه ناو ئه‌و حزبه و ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و حزبه بوو که له‌دواى جێهێشتنى یه‌کێتى که‌متر له‌ساڵێک بوو دایمه‌زراندبوو. دواى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى یه‌کێتى، که پارتى به هه‌نگاوى «تاکلایه‌نه« ناویبرد، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى فوئاد حسێنى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار کاندیدکردو وه‌فدێکیشى به‌سه‌رۆکایه‌تى نێچیرڤان بارزانى نارده به‌غدا بۆ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان بۆ کۆکردنه‌وه‌ى پشتیوانى بۆ کاندیده‌کان. دواى رۆژێک یه‌کێتیش به‌هه‌مان شێوه وه‌فدێکى نارده به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا بۆ کۆکردنه‌وه‌ى پشتیوانى بۆ به‌رهه‌م ساڵح. بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ناکۆکییه‌کانیان له‌و باره‌یه‌وه، کۆتایی مانگى رابردوو به‌رهه‌م ساڵح و مه‌سعود بارزانى کۆبوونه‌وه، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌که به‌بێ ئه‌نجام کۆتایی هات و بارزانى رایگه‌یاند ده‌بێت فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان کاندیدى سه‌رۆک کۆمار یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیکرده‌وه که ده‌بێت په‌رله‌مان ئه‌و پرسه یه‌کلایی بکاته‌وه. له‌دوایین رۆژه‌کانى پێش دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار، جارێکى تر پارتى و یه‌کێتى به‌جیا چه‌ند وه‌فدێکیان نارده به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا. له‌شه‌وى پێش دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق، پارتى و یه‌کێتى دوایین کۆبونه‌وه‌یان له‌سه‌ر یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ناکۆکییه‌کانیان له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆماره‌وه ئه‌نجامدا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتن به‌هیچ ڕێککه‌وتنێک. کاتژمێر 11ى دوێنێ سێشه‌ممه واده‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق هات که کارنامه‌که‌ى ته‌نها پێکهاتبوو له هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار‌و دواى چه‌ند جارێک دواخستن دواجار هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و چه‌ند کاندیدێک کشانه‌وه‌و پارتى و یه‌کێتیش کاندیده‌کانیان خسته پڕۆسه‌که‌وه و دواجار به‌رهه‌م ساڵح به‌براوه له‌پڕۆسه‌که ده‌رچوو. به‌رهه‌م ساڵح که ته‌مه‌نى 56 ساڵه، له‌دواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار به‌ماوه‌یه‌کى که‌م عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێی عێراق راسپارد و له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانى یه‌کێتى رایگه‌یاند، چاریان ناچاره‌و ده‌بێت پێکه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌کان مامه‌ڵه بکه‌ن. به‌رهه‌م ساڵح له‌دواى رووخانى رژێم بووه جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى کاتیى عیراق له‌نیوه‌ى دووه‌مى ساڵى 2004و پاشان بووه وه‌زیرى پلاندانان له حکومه‌تى ئینتیقالى عیراق له‌ساڵى 2005 و دواتر بۆته جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌ڵبژێدراوى عیراق و سه‌رۆکایه‌تى لیژنه‌ى ئابوورى پێسپێردراوه. له رۆژى 25/7/2009 بۆ سه‌رۆکایه‌تى لیستى کوردستانى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان دیاریکراو دواتریش ئه‌رکى سه‌رۆکى حکومه‌تى کوردستانى پێ‌سپێردرا. پۆستى سەرۆک کۆمار ئەگەرچى له‌عێراق زیاتر دەسەڵاتێکى تەشریفاتى هەیه، بەڵام به رەمزى وڵات و پارێزەرى دەستور دادەنرێت، هەروەها هەر کەسێک ببێته سەرۆک کۆمار دەتوانێت پەیوەندییەکى دیبلۆماسى فراوان دروستبکات.
یاد قوربانی لە چیاکانی قەندیلی کوردستان، گەریلاکانی پەکەکە لە هەردوو هێزەکانی هەپەگە (هێزەکانی پاراستنی گەل) و یەژا ستار (یەکێتی ژنانی ئازاد – ستار) شانبەشانی چالاکی سەربازی بەشدارن لە چەند ئەکادیمیایەکی فێرکاری و هۆشیاریدا لە چەند بوارێکی جیاوازدا. لە ئێستادا ئەکادیمیەکی پزیشکی لە چیاکانی قەندیل کراوەتەوە و گەریلاکانی بەشدار لەو ئەکادیمیایە ڕاهێنانی پزیشکیان پێدەکرێت. بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فورات نیوزی سەر بە پەکەکە، ئەکادیمیا پزیشکیەکە بە ناوی دکتۆر (مێهمەت هایری دورموش)ەوە ناونراوە کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پەکەکە. "بۆ کەرتی تەندروستیمان ئەکادیمیاکە هەنگاوێکی گەورەیە" (ئاڤاشین دەلیلا) یەکێکە لە گەریلاکانی لە ئەکادیمیا پزیشکیەکە دەخوێنێت، ئەو بە دەزگای فورات نیوز دەڵێت "دانیشتن لەسەر کورسیەکانی ئەم ئەکادیمیایە لای من بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە. مێهمەت هایریی کۆچکردوو دکتۆر بووە و ئێمەش هەوڵ دەدەین جێ پێیکانی ئەو پڕبکەینەوە. لە ڕووی تەندروستیشەوە، کردنەوەی ئەم ئەکادیمیایە هەلێکی نایابە. لە داهاتوودا ئێمە فێردەبین چۆن بتوانین یارمەتی هەڤالەکانمان بدەین لە چیاکان، ئەم کارە زۆر نایاب و پڕبەهایە، هەر بۆیە من دەمەوێت گەشە بە تواناکانم بدەم لەم ئەکادیمیایە." ئەو بە شانازیەوە باسی دکتۆرە کۆچکردوەکەی دامەزرێنەری پارتەکەیان دەکات و دەڵێت خەبات ئەو وایکردوە ئەم ئەکادیمیایەی بەناوەوە بکرێت. خوێندن و خەباتی گەریلاییش بە تەواوکەری خەباتی زیندانەکان لەقەڵەمدەدات. جیاوازی نێوان سیستەمی پەروەردەی پەکەکە و سیستەمی وڵاتان گەریلاکانی پەکەکە لەسەر پرینسیپ و بیر و باوەڕێکی جیاواز کەرتی پەروەردەیان بەڕێوە دەبەن و سیستەمی زۆرێک لە وڵاتان بە کاریگەر بە سیستەمی سەرمایەداریی لەقەڵەم دەدەن. ئازێ سەرحەد یەکێکی ترە لە گەریلا ژنەکانی لەم ئەکادیمیا پزیشکیەدا بەشدارە، ئەو پێش پەیوەندی کردن بە پەکەکەوە بڕوانامەی پزیشکی بەدەستهێناوە و وەک دکتۆر کاری کردوە. ئازێ جیاوازیەکانی شێوازی خوێندنی سیستەمی سەرمایەداری و پەکەکە بۆ ئاژانسی فورات نیوز باس دەکات. ئەو دەڵێت: "من لە ئەڵمانیا کۆلێجی پزیشکیم تەواوکردوە و لەوێ لە چەقی سیستەمی سەرمایەداریدا وەک پزیشک کارم کردوە. ئێستا لە ئەکادیمیا پزیشکیەکەی ئێرە لە چیاکانی کوردستان دەخوێنم." ئەو دەڵێت کە هۆکاری بوون بە پزیشک لای ئەو ئەوە بوە کە پزیشک پارەی زۆر پەیدا دەکات و ئەوەش لە سیستەمی سەرمایەداریدا پێویستییە. بەڵام کارکردن لە تەندروستیدا لە قەندیل بە جیاواز دەبینێت و دەڵێت: "لە کۆمەڵگادا پزیشک بەس دەرمان بەکار دێنێت، گەر نەخۆشبکەویت ڕەنگە دەرزیەکت لێبدات. بەڵام لێرە کاتێک یەکێک لە ئێمە بریندار دەبێت و ئازاری هەیە بە ڕۆحیەتی پێکەوەیی و هەرەوەزی خزمەتی تەندروستی دەکرێت." "لە ڕیزەکانی پەکەکەدا باشترین دەرمان هەبوونی کۆمەڵگای هاوخەم و هاوکارە" لە میانەی وتەکانیدا دکتۆرە گەریلاکە دەڵێت: "جیاوازی ئێرە و ئەوێ ڕوونە. لەوێ مرۆڤەکان وەک مەکینەیەک تەماشادەکرێن. تەنها لایەنە فیزیاییەکە لێکدەدرێتەوە و وەک تاکێک تەماشادەکرێت و شیکاری بۆ دەکرێت بێ گوێدانە ڕۆحیەت و هەستی ئەو مرۆڤە. بەڵام لێرە لە پەروەردەدا، جا لە هەر بوارێک‌دا بێت، فێرخواز فێردەکرێت کە هاوکاریی و پێکەوەبوون لە سەروو هەموو شتێکەوەیە." ئەو پێی وایە کە لە چیاکان گەر گەریلایەک بریندارببێت و ئازاری هەبێت ئەوا وە مەکینەیەک یان کەرەستەیەک تەماشا ناکرێت و بە وتەی دکتۆرە گەریلاکە "ئێمە زامەکانیان لەگەڵیاندا هەست پێدەکەین و گرنگە بەلامانەوە کە هاوخەمیان بۆ دەربڕین." هەر بەم بیرکردنەوەیەشدەوە، ئازێ پێی وایە، دەبێت خزمەتی تەواوی گەلبکرێت و هەست بە ئازار و زامەکانیان بکرێت. ئەکادیمیای پزیشکیی (مێهمەت هایری دورموش) یەکێکە لە چەندین ئەکادیمیا فێرکاریەکان کە لە لایەن پەکەکەوە لە میانەی پرۆسەی پەروەردە و ڕۆشنبیری حیزبی‌دا شانبەشانی ڕاهێنانی سەربازی بۆ گەریلاکانی ئەو حیزبە دانراون.
شاناز حه‌سه‌ن کاندیده ژنه‌کانى لیست و قه‌واره به‌شداره‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌دا به‌بێ زیان ده‌رچوون و ڕوبه‌ڕووى هێرش و سوکایه‌تى پێکردن نه‌بوونه‌وه. ئەمەش پێچەوانەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو کە لە ١٢ی ئایاردا بەریوەچوو. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا که 10ى ئه‌م مانگه ده‌ستیپێکرد، کاندیده ژنه‌کانى لیست و قه‌واره‌کان هاوشانى کاندیده پیاوه‌کان ده‌ستیان به بانگه‌شه کرد و وێنه و پۆسته‌ره‌کانیان له‌شه‌قام و شوێنه‌کان هه‌ڵواسی. به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشووه‌وه ئه‌مجاره کاندیده ژنه‌کان به‌ر هێرش و په‌لامارێکى ئه‌وتۆ نه‌که‌وتن که بکرێته سه‌ر که‌سایه‌تیان، بۆ ئه‌وه‌ى له‌خۆکاندیدکردنیان ساردبکرێنه‌وه، یان کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانیان دروستبکه‌ن. له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا که له 12ى ئایارى ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، زۆرترین هێرش کرایه سه‌ر کاندیده ژنه‌کان و گرته‌ى ڤیدیۆییان بڵاوکرایه‌وه، که ئه‌وه‌ش به‌شێکیانى ناچار کرد رونکردنه‌وه بده‌ن له‌و باره‌یه‌وه. ئاشنا عه‌بدوڵا کاندیدى گۆڕان بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌هه‌ڵبژاردنى رابردوو هێرشى زۆر کرایه سه‌ر کاندیدى ژنان، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى و ناڕه‌زایی زۆرى لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه. وتیشى "ئه‌و هێرشانه‌ى پێشتر کرایه سه‌ر کاندیده ژنه‌کان، له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا خه‌ڵکێکى زۆر دژى وه‌ستایه‌وه، ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى هێرشه‌کان بۆ ژنان". ئاشنا وتی "که‌مبوونه‌وه‌ى هێرش بۆ سه‌ر کاندیده ژنه‌کان له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى نێوان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، شتێکى دڵخۆشکه‌ره، به‌و پێیه‌ى له‌و ماوه کورته‌دا گۆڕانکاریی خێرا له‌و باره‌یه‌وه دروستبووه". به‌گشتى له‌هه‌رێمى کوردستاندا و له ساڵانى پێشوتردا و به‌هۆى کلتور و نه‌ریته‌کانى کۆمه‌ڵگه‌وه، ئاسان نه‌بوو بۆ ژنان به‌شدارى له کایه‌ى سیاسی‌دا بکه‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا خۆیان کاندید بکه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى کرانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌وه ساڵانێکه ژنان ئه‌و کۆته‌یان شکاندووه. زوڵفا غه‌ریب کاندیدى یه‌کێتى به هاوڵاتى وت "به‌شدارى ژنان له کایه‌ى سیاسی ده‌نگى ژنان دلێر تر ده‌کات و ژنان زیاتر دێنه مه‌یدان، بانگه‌شه‌ى ئه‌مجاره‌ش هێمنییه‌کى زیاترى پێوه‌دیاره". باسى له‌وه‌شکرد، هه‌ندێ له که‌ناڵه‌کان به "ده‌ستى ئه‌نقسه‌ت" کاتێک کاندیدێکى ئافره‌ت بانگ ده‌که‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن ناچارى بکه‌ن هه‌ندێ قسه بکات که له‌ڕووى که‌سایه‌تییه‌وه له‌سه‌رى بکه‌وێت، به‌و پێیه‌ى "له کۆمه‌ڵگه‌دا پێوه‌رى شه‌خسیه‌تى خێزانه‌کان یه‌کسان کراوه به که‌سایه‌تى ژنان". "کاتێک ده‌یانه‌وێت له حزبێک بده‌ن هێرشى ناڕه‌وا ده‌که‌نه سه‌ر ژنانى کاندید، که ئه‌مه شتێکى ناشرین و نه‌شیاوه"، زوڵفا غه‌ریب وایوت. چالاکانى بوارى به‌رگریکردن له مافه‌کانى ژنان دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق که تێیدا زۆرترین هێرش کرایه سه‌ر ژنانى کاندید، سه‌ردانى سه‌رجه‌م حزبه‌کانیان کرد بۆ ئه‌وه‌ى رێگریی بکرێت له دوباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه، ئه‌وه‌ش به هۆکارێکى که‌مبونه‌وه‌ى هێرشه‌کان داده‌نێن. هانا شوان چالاکوانى ژنان پێیوایه، حاڵه‌ته‌کان بنه‌بڕ نه‌بوون، به‌ڵام که‌متر بوون، ئه‌وانه‌شى هه‌بوون زیاتر ره‌هه‌ندێکى جه‌سته‌یی هه‌یه، تا ژن وه‌کو کاره‌کته‌رێکى نێگه‌تیف پیشانبدرێت و دوربخرێته‌وه له پڕۆسه‌ى سیاسی. پێشیوایه، یه‌کێک له هۆکاره‌کانى که‌مبونه‌وه‌ى هێرش بۆ سه‌ر ژنانى کاندید، یاسایه، بە بروای ئەو چونکه ئه‌وانه‌ى ئه‌م کاره ده‌که‌ن هه‌ندێکجار حزبه‌کان پاره‌یان پێده‌ده‌ن و لایان روون بووه که ئه‌گه‌ر ئاشکرابن روبه‌ڕووى سزاى یاسایی ده‌بنه‌وه. هانا شوان وتیشى "پێشتریش چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیرکران له‌و باره‌یه‌وه که ئه‌وه‌ش ترسی خستووه‌ته دڵى ئه‌و که‌سانه‌وه که ئه‌و کارانه ده‌که‌ن، چونکه ئه‌وانه که‌سانى ئاساین و گه‌نجانێکن له لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه پێیان ده‌کرێت، که کادرێکى حزبى بن ناچن ئه‌وه بکه‌ن، که‌سێتیه‌کى پوخت و به‌هێزیان نییه، له روى حزبیه‌وه وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک به‌کارده‌هێنرێن". له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا له‌کۆى 773 کاندید، 241 یان له ژنان پێکهاتوون، که به‌سه‌ر 38 لیست و هاوپه‌یمانێتیدا دابه‌ش بوون. یاساى هه‌ڵبژاردن لیسته‌کانى ناچارکردووه که 30%ى کاندیده‌کانیان له ژنان بن، به‌و پێیه‌ى یاساکه 30%ى کورسییه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستانى بۆ ژنان ته‌رخانکردووه. هه‌ر به‌پێی یاساکه، ئه‌گه‌ر کاندیده ژنه‌کانى لیسته‌کان نه‌یانتوانى به‌ده‌نگى خۆیان بگه‌نه په‌رله‌مان، له‌کۆى هه‌ر سێ کورسییه‌ک یه‌کێکیان ده‌درێت به ژنان. مژده مه‌حمود کاندیدى نه‌وه‌ى نوێ بۆ په‌رله‌مانى کوردستان وتی "وه‌ک پێشوو هێرشى نه‌کراوه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئێستاش قسه‌ى ناشرین و جنێو‌و تۆمه‌ت زۆر به‌کار دێت له‌لایه‌ن کادره حیزبیه‌کانه‌وه، "له‌وانه‌یه ئه‌مجاره مونه‌زه‌متر فریا نه‌که‌وتبن هێرش بکه‌ن ئه‌گینا ته‌قسیریان نه‌کردووه". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مژده مه‌حمود پێیوایه، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌مجاره باشتر بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشووتر. به‌بڕواى ئه‌و کاندیده‌ى نه‌وه‌ى نوێ، که‌مبونه‌وه‌ى هێرشه‌کان په‌یوه‌ندى به هۆشیاربوونه‌وه‌وه نییه "چونکه خه‌ڵکى عام نیه ئه‌و شتانه ده‌کات له ده‌زگا حیزبیه‌کانه‌وه به به‌رنامه ده‌کرێ، له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه بێت وابزانن به‌وه ئه‌و که‌سه زیاتر ده‌نگ ده‌هێنێ چونکه ده‌سه‌ڵات قسه به کێ بڵێ لاى خه‌ڵک خۆشه‌ویست ده‌بێت". ژنانى کاندید بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى کوردستان هاوشێوه‌ى پیاوان چه‌ندین به‌ڵێنیانداوه زۆربه‌ى زۆریان به‌شێک له کارنامه‌که‌ى تایبه‌ت کردووه به کارکردن بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى ژنان. به‌یان محه‌مه‌د کاندیدى لیستى ئازادى وتى "به‌راستى زۆربه‌ى ئافره‌ت که‌ئه‌م جاره نه‌یوێراوه خۆى کاندید کات له‌ترسى هێرشه‌کانى پێشوو بوو، هێرشێکى زۆر ناڕه‌وا ده‌کرایه سه‌ر ئافره‌ته‌کان، که شتى شه‌خسى ده‌هێنراو بڵاده‌کرایه‌وه". وتیشى "ئه‌توانم بڵێم له‌سه‌دا 20ى خه‌ڵکى ئێمه خۆى هۆشیاره، وایکردووه نه‌چێته ژێر کاریگه‌رى قسه‌ى تاک و حزبه‌کان، دڵنیاشم جارى پێشوو حزبه‌کان رێگه‌یان به‌وه‌دا که ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه بکرێته سه‌ر کاندیده ژنه‌کان". بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره ته‌نها بۆ ژنه کاندیده‌کان جیاواز نه‌بوو، به‌ڵکو بۆ لیست و قه‌واره‌کانیش جیاواز بوو، به‌و پێیه‌ى زۆربه‌ى زۆریان ساردى به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیانه‌وه دیاره، به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق که له 12ى ئایاردا به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ڵشۆ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى په‌یمانگاى کوردى بۆ هه‌ڵبژاردن وتى "ئه‌م بانگه‌شه‌یه جیاواز له هه‌موو بانگه‌شه‌کانى تر‌ى هه‌ڵبژاردن، لایه‌نه سیاسیه‌کان پێیان وابووه، ئه‌و جۆره توندییه سودى پێنه‌گه‌یاندون، بۆیه هاتون ئالیه‌تى بانگه‌شه‌کردنیان گۆریوه، به شێوه‌یه‌ک که خۆیان ناویان ناوه روو به روو واته بانگه‌شه‌ى ده‌رگا به ده‌رگا، تا قسه له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ره‌کان بکه‌ن له نزیکه‌وه". هه‌روه‌ها بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌شکرد، خاڵێَکى تر که هێز و کاندیده نه‌یاره‌کان بۆ به‌رامبه‌ریان دروستکردووه، زۆر جار به "ئیجابى" شکاوه‌ته‌وه، وه‌ک هێرشکردنه سه‌ر کاندیده ژنه‌کان له‌برى ئه‌وه‌ى کاندیده‌که پێی بشکێته‌وه و کاریگه‌رى له‌سه‌رى هه‌بێت، به‌ڵکو کاندیده‌که زیاتر ناسراوه و ده‌رچووه.
سازدانى: هاوڵاتى کاندیدێکى پارتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات کاربۆرێگرى له‌توندوتیژى ته‌کنه‌لۆژیاده‌کات که به‌رانبه‌ر ئافره‌تان ده‌کرێت ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى پرۆژه‌یاسا له‌په‌رله‌مانه‌وه. کوێستان له‌تیف، کاندیدى پارتى بۆ په‌رله‌مان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌شڵێت:" راسته‌کاندیدىپارتیم،به‌ڵام که ده‌رچووم و چومه په‌رله‌مان ده‌بێتببمه موڵکى گشتى هه‌موو خه‌ڵک ته‌نها بۆ حزبێکى دیارى کراو کار ناکه‌م، ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى په‌رله‌مان جێبه‌جێ ده‌که‌م وچاودێریه‌کى به‌هێزى حکومه‌تده‌بم". هاوڵاتى: ئه‌وله‌ویه‌تى کارت چییه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان وه‌ک ژنه کاندیدێک؟ کوێستان له‌تیف: توندوتیژى ته‌کنه‌لۆژیا یه‌کێکه له‌توندوتیژییه‌کانى سه‌رده‌م بتوانین رێگرى لێبکه‌ین وه‌کو ره‌گه‌زى ئافره‌ت، به‌تایبه‌ت هه‌موو ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ى بونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئافره‌تاندا رێگرى له‌پێشکه‌وتنیان بکاتده‌بمه هۆکارێک له‌رێگه‌ى پرۆژه یاسا رێگرى لێبکه‌ین. کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌یه‌ن کۆمه‌ڵگایه‌کى یه‌کسانى بێ توندوتیژى فه‌راهه‌م بکه‌ین، ئه‌و یاسایانه بخه‌ینه‌گه‌ڕ که‌ده‌بنه هۆکارى رێگرى له‌هه‌موو شێوازه‌کانى توندوتیژى سۆسیال میدیا سوکایه‌تى به‌ئافره‌تان و ته‌شهیرکردن و ناوزراندن و بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤیدۆکانیان. هاوڵاتى: به‌ڵام رێکخراوێکى زۆرى ژنانمان هه‌یه، پێتوایه ئه‌وان نه‌یانتوانیوه کارى له‌سه‌ر بکه‌ن و بیده‌نه په‌رله‌مان؟ کوێستان له‌تیف: پێشکه‌وتن و گۆرانکارى له‌فکرى کۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌کلتورى کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، ته‌نها به رێکخراوى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ناکرێت، ده‌بێت په‌رله‌مان و له‌رێگه‌ى یاساکان و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و راگه‌یاندن هه‌مووى به‌هاوته‌ریبى کاربکه‌ن ئەوەی به‌مه‌به‌ستى کۆمه‌ڵگایه‌کى ته‌ندروست پێکبهێنین، ئێمه ناتوانین بڵێین هه‌موو ئه‌رکه‌که له‌سه‌ر شانى لایه‌نێکه، هه‌ریه‌که به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى گۆرانکارى له‌عه‌قڵى تاک بکات. هاوڵاتى: واتا کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن پرۆژه یاسا پێشکه‌ش بکه‌یت تا ببێته یاسا؟ کوێستان له‌تیف: حه‌تمه‌ن ئه‌و یاسایه‌مان هه‌یه که په‌یوه‌ندى به‌ته‌کنه‌لۆجیاوه هه‌یه، هه‌ندێ یاساى عقوباتى عێراقى هه‌یه به‌ته‌واوه‌تى ئه‌و دیاردانه بنه‌بر ناکات که‌ده‌بێته هۆکارى توندوتیژى، ته‌کنه‌لۆجیا وه‌ک شمشێرێکى دوو سه‌روایه، ده‌توانێت کۆمه‌ڵگا پێش بخات یان وێرانى بکات، ده‌توانێت تاک سه‌ربخات یان تێکى بشکێنێت. هاوڵاتى:به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن کارى له‌سه‌ر ده‌که‌م، به‌شێکى زۆر له یاساکان جێبه‌جێ ناکرێت، چى ده‌که‌ن بۆ چاودێرى کردن و جێبه‌جێکردنیان؟ کوێستان له‌تیف:راسته کاندیدى پارتیم، به‌ڵام که ده‌رچووم و چومه په‌رله‌مان ده‌بێت ببمه موڵکى گشتى هه‌موو خه‌ڵک ته‌نها بۆ حیزبێکى دیارى کراو کارناکه‌م له‌وکاتانه‌دا، ده‌بێت ئه‌رک‌و و به‌رپرسیارێتى په‌رله‌مان جێبه‌جێ بکه‌ین، چاودێریه‌کى به‌هێزى حکومه‌ت ده‌بم که ئاگادارى باشى کاره‌کانى حکومه‌ت بکات، ده‌رکردنى ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ى که خواستى خه‌ڵکه، ئه‌گه‌ر هه‌موو فراکسۆنه‌کان خۆیان دوربخه‌نه‌وه له‌موزایه‌ده‌ى حیزبى هه‌موشیان کار بۆ مه‌سه‌له‌ى هاوڵاتیبون کۆمه‌ڵگا بکه‌ن، هیچ کێشه‌یه‌ک دروست نابێت، هه‌ندێ له‌فراکسۆنه‌کان کاریان له‌سه‌ر موزایه‌دى سیاسى ده‌کرد له‌جیاتى ئه‌وه‌ىچاودێرى حکومه‌ت بکه‌ن. هاوڵاتى: ژن کوشتن دیارده‌یه‌که تا ئێستا یاسا نه‌یتوانوه تۆمه‌تباره‌کان هه‌مووى ده‌ستگیربکات، به‌ڵکو ده‌چنه په‌ناى حزبه باڵا ده‌سته‌کان؟کار له‌سه‌ر سه‌روه‌رى یاسا ده‌که‌ن؟ کوێستان له‌تیف: گۆرانکارى له عه‌قڵه‌یتى تاکدا پرۆسه‌یه‌کى درێژخایه‌نه کارێکى جدى ده‌وێت که هاوته‌ریب ئیش بکرێت، ئێستاش هه‌ندێ دۆسیه هه‌یه له‌دادگاکادندا ناچن له روى یاسایه‌وه ئیشى له‌سه‌ر بکه‌ن له‌رێگه‌ى عه‌شائیریه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ، که‌واته کۆمه‌ڵێک عه‌قڵیه‌تى تاکه وا وێنا ده‌کرێت که حزبه‌کانن، وه‌کو پره‌نسیبى حزبه‌کان که‌سیان دژى مافى مرۆڤ نین و له‌ه‌گڵ ژنکوشتندا نین، به‌ڵام ئه‌شخاسى ناو حیزبه‌کانن داڵده‌ى پیاوان ده‌ده‌ن که ژن ده‌کوژن، حزبه‌کان خۆیان ئه‌وه ناکه‌ن، کاتێک له کۆمه‌ڵگا ئه‌و کلتوره هه‌یه ته‌عمیم ده‌بێت به‌سه‌ر حزبه‌کاندا که هه‌ڵسوکه‌وتى تاکێکى حزبه کارى نابه‌جێ ده‌کات عیلاقه‌ى به پارتى بونه‌وه نیه، ئێمه بێده‌نگ نابین له‌ئاستى ئه‌وه‌و ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت. به‌رنامه‌ى پارتى بریتیه له ریفۆرمى ئابورى و یاسایى و کارگێرى و خۆشگوزه‌رانى و سه‌روه‌رى یاسا. هاوڵاتى:داواکارى گشتى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى داد دایه،نه‌مانبینى به‌رپرسێکى گه‌نده‌ڵ سزا بدرێت له‌رێگه‌ى داواکارى گشتیه‌وه که ده‌سه‌ڵاتێکى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت؟ کوێستان له‌تیف: یه‌کێک له‌به‌رنامه‌کانى پارتى به‌ربه‌ره‌کانێى گه‌نده‌ڵیه به‌هه‌موو شێوازه‌کانییه‌وه، ئێمه‌ش ناتوانین به ره‌هایى سه‌یرى هه‌موو شته‌کان بکه‌ین، به‌ده‌یان که‌یسى جوڵێندراوه‌و کارى له‌سه‌ر کراوه به‌ده‌یان به‌رپرسى پارتى و غه‌یرى پارتى سکاڵایان له‌سه‌ر بووه دۆسیه‌یان له‌سه‌رکراوه‌ته‌وه، ئێمه وه‌کو سیستم به‌ربه‌ره‌کانێى گه‌نده‌ڵى ده‌که‌ین، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ى دوایدا قه‌یرانى دارایى و ناته‌بایى حیزبه‌کان ئه‌وه‌نده‌ى کار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتى حیزبى کرا، کار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌کرا ئیش بۆ بکرێت ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و کوێ ببرێت. حه‌تمه‌ن کار بۆجیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى داواکارى گشتى له‌وه‌زاره‌تى داد ده‌که‌ین که باسى کوردستانى به‌هێز ده‌که‌ین باسکردنه‌له ریفۆرمى ئابورى و ئیدارى هه‌موو جومگه‌کان بگرێته‌وه. هاوڵاتى: که وتت بویته په‌رله‌مانتار ده‌بیته موڵکى خه‌ڵک نه‌ک ته‌نها ده‌نگده‌رى پارتى،به‌ڵام خه‌ڵک کێشه‌ى ناشه‌فافى داهات و پاشه‌که‌وتى موچه‌ى هه‌یه،چى ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ى مافى موچه‌خۆران بگه‌رێننه‌وه‌و ناداپه‌روه‌رى له‌پێدانى موچه‌دا هه‌بێت؟ کوێستان له‌تیف: یه‌کێک له شته خراپه‌کان ئه‌وه‌یه که راى گشتى به هه‌ڵدێردابردرا، به‌ته‌واوه‌تى واى کرد هه‌موو شته‌کان زه‌ربى سفر بکرێت. هه‌موو گرێبه‌ستى نه‌وت له‌ناو سایتى وه‌زاره‌تدا هه‌یه هه‌موو که‌س که شاره‌زایى هه‌بێت ده‌توانێت بچێت بخوێنێته‌وه. له‌هه‌ندێ وڵات ئه‌و پرسه ئاسایشى ئه‌منى وڵاته، ناتوانى ئاسایشى وڵات بخه‌یته خه‌ته‌ره‌وه، به‌ڵکو کار بۆ پاراستنى ئاسایشى وڵات ده‌که‌ین. که‌وتمان ریفۆرمى ئابورى به‌واتاى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه‌و ناعه‌داله‌تى پێدانى موچه نه‌مێنێت، مه‌نتق نییه که‌سێک له ساڵێک له‌وه‌زاره‌ت یان په‌رله‌مان یا هه‌ر پله‌یه‌کى باڵادا بووه خانه‌نشین کراوه‌و چه‌ندین ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت، که‌مئه‌ندامیشموچه‌ى که‌مى هه‌بێت. هاوڵاتى:ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى ده‌یده‌یت، ئه‌گه‌ر کارت له‌سه‌ر نه‌کرد ئاماده‌یت ده‌ستله‌کاربکێشیته‌وه؟ کوێستان له‌تیف:ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌م بووم و ئه‌داى خۆم به‌کارنه‌هێنا ده‌ستله‌کارده‌کێشمه‌وه، ده‌بێت به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ئیشى خۆم بکه‌م که هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ى ده‌مانه‌وێت ئیشى بۆ بکه‌ین بتوانین جێبه‌جێى بکه‌ین، هه‌موو تواناکان ده‌خه‌مه گه‌ر بۆ جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنه‌کانم.
سازدانى: هاوڵاتى کاندیدێکى یه‌کێتى به‌ڵێنى ئه‌وه ده‌دات که راستگۆ و بوێر بێت له‌په‌رله‌ماندا و پێشیوایه کار بۆ سه‌روه‌رى یاسا ده‌که‌ن. به‌یان مه‌هدى، کاندیدى یه‌کێتى بۆ په‌رله‌مان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه ده‌دات گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى هاوڵاتیان به په‌رله‌مانى کوردستان بێنێته‌دى. هاوڵاتى: ئه‌وله‌ویه‌تى کارت بۆ په‌رله‌مان چى ده‌بێت؟ به‌یان مه‌هدى: گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى هاوڵاتیان به په‌رله‌مانى کوردستان بێنینه‌دى هاوڵاتى: تا چ ئاستێک پابه‌ند ده‌بیت به به‌رنامه‌ى لیستى یه‌کێتیه‌وه بۆ چوار ساڵى داهاتوو له په‌رله‌مان؟ به‌یان مه‌هدى: من وه‌ک کاندیدێکى ئه‌و لیسته پاپه‌ند ده‌بم به‌و به‌رنامه تۆکمه داڕێژراوه‌ى لیسته‌که‌مه‌وه که له دروشمى هه‌لى کار و خزمه‌ت و ئارامیدا خۆى ده‌بینێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له داهاتوو وه‌ک نوێنه‌رانى خه‌ڵکى کوردستان هه‌موو به‌رنامه‌کانى خۆمان ده‌خه‌ینه کار بۆ خزمه‌تى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان. هاوڵاتى: چۆن ئیش له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى یاساکان ده‌که‌یت وه‌ک یاساناسێک ئه‌گه‌ر بچیته په‌رله‌مان؟ به‌یان مه‌هدى: یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاته‌کانى په‌رله‌مان چاودێریکردنى کاره‌کانى هه‌یئه‌ى ته‌نفیزیه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ (په‌رله‌مان که یاسایه‌ک ده‌رده‌کات چاودێریش ده‌بێت به‌سه‌ر پێویستى جێبه‌جێ کردنى ئه‌و یاسایه‌وه). هاوڵاتى: خولى پێشوو نزیکه‌ى نیوه‌ى پڕۆژه‌ى ده‌ستور ئاماده‌کرا و دواى په‌کخستنى په‌رله‌مان کاره‌کانیان راگیرا، بۆ ئه‌م خوله ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن لیژنه‌که ده‌ستبه‌کاربێته‌وه بۆ راپرسى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه؟ به‌یان مه‌هدى: پرسیاره‌که‌ت جێى خۆیه‌تى زۆربه‌ى کێشه‌کانى هه‌رێم له ناوخۆدا و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌شدا هۆکاره‌که‌ى نه‌بوونى ده‌ستووره، ئه‌گه‌ر بومه په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانمدا ده‌ستده‌که‌ین به‌کارکردن بۆى، چونکه ئه‌وه مافێکى حه‌تمى هاوڵاتیانه له ئێستادا ناتوانم هیچى زیاترى له‌سه‌ر بڵێم چونکه کاتى نه‌هاتووه. هاوڵاتى: له‌هه‌موو وڵاته دیموکراسییه‌کاندا داواکارى گشتى ده‌سه‌ڵاته‌کانى له‌وه‌زاره‌تى داد جیاکراوه‌ته‌وه، کار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌که‌ن که داواکارى گشتى سه‌ربه‌خۆ بێت؟ به‌یان مه‌هدى: ئه‌مه ته‌نها کارى به‌نده نیه په‌یوه‌سته به خولى نوێى په‌رله‌مان و ئه‌وه به رۆژ و دوو رۆژ ناکرێت ئێمه له‌ئێستادا پێویستمان به چالاککردنى داواکارى گشتى و دادگاکان هه‌یه که تائێستا به‌داخه‌وه تایبه‌تمه‌ندێتى دادوه‌ره‌کانمان نیه ته‌نها ممارسه‌یه و بوونى تایبه‌تمه‌ندیش کاره‌کان ئاسان ده‌کات، ئه‌و پرسیاره ده‌توانى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى داد و فه‌رمانگه‌ى گشتى دادوه‌رى بکه‌یت زیاتر ته‌شویقتره بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت. هاوڵاتى: به‌شێکى زۆر له‌هاوڵاتیان پێیانوایه ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریش به حیزبى کراوه؟ ئایا ده‌توانن له‌رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه کار بۆ ئه‌وه بکه‌ن لانى که‌م سه‌ربه‌خۆ بن له‌کاره‌کانیاندا؟ به‌یان مه‌هدى:حزبى بوون مافى هه‌ر که‌سێکه، به‌ڵام به مه‌رجێک کاربکات بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى یاسا ئه‌وه‌ش له‌رێى پێشکه‌شکردنى پرۆژه یاساوه ده‌بێت نه‌ک به‌نده هیچ په‌رله‌مانتارێک ناتوانێ گره‌نتى هه‌ندێک به‌رنامه و گورانکارى بدات له‌رێى پروژه یاسا‌و هه‌موارکردنى یاساکانه‌وه نه‌بێت، چونکه کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه وورده‌و وورده‌کارى خۆى هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بێلایه‌نى دادوه‌ره‌کان و داواکارى گشتیدام. هاوڵاتى: پێتوایه یاسا سه‌روه‌ره له‌هه‌رێمى کوردستاندا وه‌ک که‌سێکى یاسایى رات چییه له‌سه‌ر جیاکارى یاسایى؟ به‌یان مه‌هدى: یاسا سه‌روه‌ره، به‌ڵام پراکتیکى وه‌ک خۆى نیه بۆ نموونه سه‌روه‌رى یاسا زۆر په‌یوه‌سته به‌و لا‌وحه ئیدارى و تعلیماتانه‌ى که ده‌رده‌کرێت و پێویسته ئێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م هاوکارمان بن بۆ پراکتیکى یاساکان. هاوڵاتى: چ به‌ڵێنێک به‌ده‌نگده‌رانت ده‌ده‌یت؟ به‌یان مه‌هدى: به‌لێنى به‌نده ئه‌وه‌یه راستگوو بوێر‌و خه‌مخۆرو ساده بم، بۆ جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌کانم و پشتیوان به‌خوا و جه‌ماوه‌ره‌که‌م. هاوڵاتى: ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى داوته که‌کار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک سێکته‌رى یاسایى یا هه‌ر دۆسیه‌یه‌کى تر ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر کارت له‌سه‌ر نه‌کرد ئاماده‌یت واز بهێنیت؟ به‌یان مه‌هدى: پرسیاره‌که‌ت زور جوانه به‌ردى زل هه‌ڵگرتن نیشانه‌ى نه‌هاویشتنیه‌تى و من جارێ کاندیدم و نه‌چوومه‌ته په‌رله‌مان تابزاتم بارودۆخ له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌کانم په‌یوه‌ندى راسته‌وانه‌یه یان پێچه‌وانه بێگومان خه‌ڵکێک یاساى خوێندبێت ده‌زانێ ئیلتیزام به‌وه‌عد چۆنه‌و چه‌ند گرنگه. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر فراکسیۆنى یه‌کێتى داوات لێبکه‌ن ده‌نگ به‌پڕۆژه‌یه‌ک بده‌یت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئى تۆدا نه‌یه‌ته‌وه، ئاماده‌ى ده‌نگى پێبده‌یت؟ به‌یان مه‌هدى: ئه‌مه‌یان با داینێین بۆ کاتى خۆى پێش رووداوه‌کان نه‌که‌وین. هاوڵاتى: پێتوایه حزبه‌که‌ت چى وت ده‌بێت به‌قسه‌ى بکه‌یت؟ به‌یان مه‌هدى: دیاره من کاندیدم پاشان ببمه په‌رله‌مانتار شتیک نیه چى ووت به‌قسه‌ى بکه‌م یان نه‌یکه‌م، ئێمه وه‌کو یه‌کێتى له‌به‌ره‌ى گه‌لین و هه‌رچى پڕۆژه‌ى حزبه‌که‌م بێت بۆ خزمه‌تى هاوڵاتیان ده‌بێت ئایا ئیتر من که هه‌ڵگرى دروشمى ئارامى و خزمه‌ت و هه‌لى کاربم له‌بانگه‌شه‌ى لیسته‌که‌مدا چۆن ده‌توانم پێچه‌وانه‌ى بم به‌تایبه‌ت من په‌رله‌مانتار ده‌بم نه‌ک به‌رپرسى حزبى.
هاوڵاتى دامه‌زراوه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان که به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانه له هه‌رێمى کوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنییه‌وه جێگه‌ى مشت‌ومڕ و ناکۆکى زۆرى لایه‌نه‌کان بووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکجار ناکۆکییه‌کان په‌ککه‌وتنى کاره‌کانى په‌رله‌مانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه. دواى ڕاپه‌ڕین و کۆڕه ملیۆنییه‌که‌ى دانیشتووانى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌کانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر پێشنیازى فه‌ڕه‌نسا و به پشتیوانى ئه‌مریکا و به‌ریتانیا، بڕیارى 688ى ده‌رکرد، بۆ دروستکردنى ناوچه‌ى دژه‌فڕین له هێڵى 36، به‌و هۆیه‌شه‌وه هێزه‌کانى رژێمى سه‌دام حوسه‌ین له تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 1991 له ناوچه کوردییه‌کان کشانه‌وه. ئه‌و بڕیاره و کشانه‌وه‌ى سوپاى عێراق بووه بۆشاییه‌کى ئیدارى له‌ناوچه کوردییه‌کان دروستکرد، بۆیه به‌ره‌ى کوردستانى به‌به‌شدارى حه‌وت حیزب پێکهێنرا که وه‌کو ده‌سه‌ڵاتى دیفاکتۆ ده‌سه‌ڵاتى له پارێزگا کوردنشینه‌کانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک گرته ده‌ست. به‌ره‌ى کوردستانى هه‌ر زوو ده‌ستیکرد به هه‌وڵه‌کانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تى له (15) که‌س له حاکم و پارێزه‌ر و مافپه‌روه‌ران و نوێنه‌رانى لایه‌نه سیاسیه‌کانى ناو به‌ره‌ى کوردستانى پێکهێنا. لیژنه‌که دواى چه‌ند دانیشتنێک له‌ماوه‌ى نێوان 23\12\1991 تاوه‌کو 28\1\1992، پڕۆژه یاسایه‌کی پێشکه‌ش به‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى به‌ره‌ى کوردستانى کرد‌و له‌رۆژى 28\4\1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌ى کوردستانییه‌وه بڕیارى له‌سه‌ردراو به‌ناوى یاساى ژماره (1) بۆ ساڵى 1992 یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کوردستان – عێراق په‌سه‌ندکرا. به‌پێی یاساکه په‌رله‌مان له 105 کورسی پێکدێت که پێنج کورسیان بۆ پێکهاته‌کانى مه‌سیحى و تورکمانه‌کان ته‌رخانکرا. هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مان و رابه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى کوردستان له‌رێگاى ده‌نگدانى گشتى و نهێنى و راسته‌وخۆ له 19\5\1992 به‌به‌شدارى نزیکه‌ى یه‌ک ملیۆن ده‌نگده‌ر که نوێنه‌رایه‌تى زیاتر له سێ ملیۆن و نیو هاوڵاتیان ده‌کرد ئه‌نجامدرا. ئه‌نجامى یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ناکۆکى له‌نێوان یه‌کێتى و پارتى دروستکرد، که به‌پێی یاساى هه‌ڵبژاردن و به‌و پێیه‌ى به‌ربه‌ستى له‌سه‌دا حه‌وت دانرابوو بۆ چونه په‌رله‌مان، ته‌نها ئه‌و دوو حزبه توانیان بچنه په‌رله‌مان. هه‌ریه‌ک له‌و دوو حزبه یه‌کتریان به "ساخته‌کاریی" تۆمه‌تبارده‌کرد و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌کرد که زۆرینه‌یان هێناوه، تا دواجار ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شکردنى کورسییه‌کان به ڕێژه‌ى په‌نجا به‌په‌نجا بۆ هه‌ر لایه‌کیان. په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى ساڵى یه‌که‌مى ته‌مه‌نیدا له‌ساڵى 1992دا، 16 یاساى ده‌رکردووه که زیاتر تایبه‌تن به یاساى وه‌زاره‌ته‌کان، به‌گشتى له چوار ساڵى خولى یه‌که‌مدا و تا ساڵى 1994، 42 یاساى ده‌رکردووه. هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆى نێوان پارتى و یه‌کێتى له ساڵى 1994 که دواتر چه‌ند لایه‌نێکى دیکه‌شى تێوه‌گلا، زیانى گه‌وره‌ى به‌په‌رله‌مانى کوردستان گه‌یاند، به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌توانرا هه‌ڵبژاردن بۆ خولى دووه‌م ئه‌نجام بدرێت. له‌ساڵى 1994 تا 2005 ماوه‌ى چوار جار ته‌مه‌نى خولى یه‌که‌مى په‌رله‌مانى کوردستان درێژکرایه‌وه، تا دواجار له ساڵى 2005 هه‌ڵبژاردن بۆ خولى دووه‌مى په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا. به‌و پێیه خولى یه‌که‌مى په‌رله‌مانى کوردستان ماوه‌ى 13 ساڵ درێژه‌ى کێشا، که له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رێمى کوردستان به دۆخێکى سه‌ختدا تێپه‌ڕى به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆوه و پریشکى ناکۆکییه‌کانیش به‌ر په‌رله‌مانى کوردستان که‌وتن. باره‌گاى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونیه‌وه له‌شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستانه، که به‌ته‌نیشت باره‌گاى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌یه. له‌گه‌ڵ ململانێی و شه‌ڕى حزبه‌کان له‌کاتى شه‌ڕى ناوخۆدا له‌سه‌ر په‌رله‌مانى کوردستان، داجار ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ڕێککه‌وتنى ئاشتى نێوان ئه‌و دوو حزبه‌ى په‌سه‌ندکرد که کۆتایی به‌شه‌ڕى ناوخۆى نێوانیان هێنا. ڕێککه‌وتنه‌که که به ڕێککه‌وتننامه‌ى واشنتۆن ناسراوه، که له‌نێوان مه‌سعود بارزانى و جه‌لال تاڵه‌بانیدا واژۆکرا، رۆژى 16ى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 2002 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه په‌سه‌ندکراو وه‌کو یاسایه‌ک ده‌رچوێنرا. دواى هه‌ڵبژاردنى خولى دووه‌مى په‌رله‌مان له ساڵى 2005 و تاڕاده‌یه‌ک بارودۆخى په‌رله‌مان جۆرێک له سه‌قامگیرى به‌خۆوه بینى تا 19ى ئابى 2015 که جارێکى تر به‌هۆى ناکۆکییه سیاسییه‌کانه‌وه دامه‌زراوه‌که بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ په‌کیکه‌وت. ناکۆکییه‌که له‌سه‌ر یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و گۆڕینى سیستى حوکمڕانى بوو له‌سه‌رۆکایه‌تى یه‌وه بۆ په‌رله‌مانى، که به‌هۆیه‌وه پارتى رێگرى له یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکى په‌رله‌مان کرد بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ى له هه‌ولێر، به‌و هۆیه‌شه‌وه کاره‌کانى په‌رله‌مان ڕاوه‌ستا. دواى ئه‌و ڕووداوه چه‌ندین هه‌وڵى ناوخۆیی و ده‌ره‌کى دران بۆ کاراکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ڵام سه‌رجه‌میان بێ ئه‌نجام بوون، تا ئه‌وکاته‌ى له 24ى تشرینى یه‌که‌مى 2017 په‌رله‌مان کاراکرایه‌وه و بڕیاریدا بۆ ماوه‌ى نزیک ساڵێک واده‌ى خۆى درێژبکاته‌وه. به‌پێی ماڵپه‌ڕى فه‌رمى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌درێژایی ته‌مه‌نى په‌رله‌مان له ساڵى 1992 تا 2018، ته‌نها ساڵى 2016 په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه هیچ یاسایه‌ک ده‌ربکات به‌هۆى په‌ککه‌وتنى کاره‌کانییه‌وه و له‌سه‌رجه‌م ساڵه‌کانى دیکه‌دا یاساى جۆراوجۆر ده‌رکراون. ته‌نانه‌ت له ساڵانى 1994 تا 1999 که گه‌رمه‌ى شه‌ڕى ناوخۆ بوو، په‌رله‌مان 31 یاساى ده‌رکردووه. په‌رله‌مانى کوردستان له ته‌مه‌نى خۆیدا و له‌هه‌ر چوار خوله‌که‌یدا له ساڵانى 1992 بۆ 2018، توانیویه‌تى 393 یاسا ده‌ربکات. ساڵى 1997 زۆرترین یاسا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه ده‌رکراوه، که 39 یاسا بووه، هه‌روه‌ها ساڵى 2016 به‌هۆى په‌ککه‌وتنى په‌رله‌مانه‌وه هیچ یاسایه‌ک ده‌رنه‌کراوه، ساڵى 1995یش په‌رله‌مان یه‌ک یاساى ده‌رکردووه، که یاساى درێژکردنه‌وه‌ى خولى یه‌که‌مى په‌رله‌مان بوو. خولى یه‌که‌مى په‌رله‌مانى کوردستان که 13 ساڵى خایاند 173 یاساى ده‌رکردووه، له خولى دووه‌مدا 104 یاسا ده‌رکراوه، له خولى سێیه‌مدا 64 یاسا و له خولى چواره‌مدا 52 یاسا ده‌رکراوه. به‌پێی یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان که حه‌وت جار هه‌موارکراوه‌ته‌وه، ده‌بێت هه‌ر چوار ساڵێک هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆ و درێژکردنه‌وه‌ى خوله‌کانى په‌رله‌مانه‌وه تا ئێستا چوار خولى په‌رله‌مان ئه‌نجامدراوه، له‌کاتێکدا ده‌بوو حه‌وت خولى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرایه. یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن له‌ئایارى 1992 به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆوه له‌ساڵى 1994 نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنى دیکه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌ساڵانى 2005، 2009، 2013 هه‌ڵبژاردنى سێ خولى دیکه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا. بڕیاره له 30ى ئه‌م مانگه‌شدا پێنجه‌م خولى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت که 39 لیست و هاوپه‌یمانى به زیاتر له 700 کاندیده‌وه کێبڕکێ له‌سه‌ر 111 کورسی په‌رله‌مان ده‌که‌ن که 11 کورسیان بۆ پێکهاته‌کانى تورکمان و مه‌سیحى و ئه‌رمه‌ن ته‌رخانکراوه. په‌رله‌مان لە 27 ساڵدا 393 یاسای دەرچوواندووە خولى یه‌که‌م: 173 یاسا 13 ساڵ خولى دوه‌م: 104 یاسا 4 ساڵ خولى سێیه‌م: 64 یاسا 4 ساڵ خولى چواره‌م: 52 یاسا 5 ساڵ
هاوڵاتی لیست و قه‌واره به‌شداربووه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان چاویان بڕیوه‌ته ده‌نگه‌کانى ده‌ڤه‌رى بادینان، به‌وپێیه‌ى پێشبینی ده‌کرێت هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ڕابردوو به‌رزترین ئاستى به‌شدارى خه‌ڵک له‌ده‌نگدان له‌و سنوره تۆماربکرێت. هەندێک لەو لیستانەی کەدەنگیان لەو دەڤەرە کەم بووە لەڕابردوودا دەڵێن بادینان ئاشتدەکەنەوە. به‌پێی ئاماره‌کانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم، ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک مافى به‌شداریکردنیان هه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ژماره‌یان 676 هه‌زارو 859 که‌سه، که به‌سه‌ر 1360 وێستگه‌دا دابه‌شکراون. هه‌رچه‌نده سیستمى هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێم یه‌ک بازنه‌ییه، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنى ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى سنورى ئه‌و پارێزگایه، ده‌نگه‌کانى سنورى دهۆک به‌شى 28 کورسی په‌رله‌مان ده‌کات. له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانى ڕابردووى په‌رله‌مانى کوردستاندا پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان کێبڕکێیان له‌سه‌ر ده‌نگه‌کانى سنورى پارێزگاى دهۆک کردووه، به‌جۆرێک پارتى زۆربه‌ى زۆرى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێناوه‌و یه‌کگرتووش نیوه‌ى ده‌نگه‌کانى لیسته‌که‌ى له‌و پارێزگایه‌وه به‌ده‌ستهێناوه. بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌شێک له‌لیسته‌کان به‌گه‌رموگوڕییه‌وه ده‌ستیان به‌بانگه‌شه کردووه له‌سنورى دهۆک و ده‌یانه‌وێت کێبڕکێی به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگه‌کانى ئه‌و پارێزگایه بکه‌ن، به‌تایبه‌ت که‌چاوه‌ڕوانده‌کرێت رێژه‌ى به‌شدارى خه‌ڵک له‌و پارێزگایه هه‌ر به‌به‌رزى بمێنێته‌وه، له‌کاتێکدا چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌پارێزگاکانى دیکه رێژه‌ى به‌شدارى روو له‌دابه‌زین بکات. قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی لەمیانی بەڕێوەچوونی بانگەشەی لیستەکەیدا لە بادینان وتی «یه‌کێتی شانازی به‌دهۆک و زاخۆوه ده‌کات و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری بادینان ئاشتبێته‌وه«. پارتى دیموکراتى کوردستان که تائێستا براوه‌ى یه‌که‌م بووه له‌پارێزگاى دهۆک، له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌ساڵى 2013 له‌سنورى دهۆک توانى 23 په‌رله‌مانتارى له‌و سنوره سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش چاوى له‌پارێزگاریکردن له‌و ده‌نگانه یان زیادکردنیه‌تى. له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له 12ى ئایارى ئه‌مساڵدا، پارتى زیاتر له 354 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناو له‌کۆى 12 کورسی که بۆ ئه‌و پارێزگایه ته‌رخانکرابوو 10 کورسی به‌ده‌ستهێنا. پارتى بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌کۆى 100 کاندید، 39 کاندیدى له‌پارێزگاى دهۆک کاندیدکردووه‌و سه‌رقاڵى بانگه‌شه‌یه‌کى چڕه له‌و پارێزگایه که به‌ناوچه‌ى جێ نفوزى خۆى داده‌نرێت. مه‌سعود سه‌رنى به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى یه‌کى پارتى له‌دهۆک به هاوڵاتی راگه‌یاند، پێشبینى ده‌که‌ن 23-24 کورسی له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا به‌ده‌ستبهێنن، کاریش بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که‌ده‌نگه‌کانیان زیادبکات. وتیشى «جگه له‌یه‌کگرتوو که‌پێشتر له سنورى دهۆک کورسی به‌ده‌ستهێناوه، پێمانوانییه لایه‌نه‌کانى تر بتوانن ده‌نگى پێویست بهێنن و کاندیده‌کانیان له‌م پارێزگایه سه‌ربخه‌ن». پارێزگاى دهۆک ناوچه‌یه‌کى به‌رفراوانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گرێته‌وه که‌پێکدێت له‌ناوه‌ندى دهۆک، قه‌زاکانى ئامێدى، ئاکرێ، شێخان، سیمێل، زاخۆ، به‌رده‌ڕه‌ش. له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى ناوخۆى نێوان پارتى و یه‌کێتیدا یه‌کگرتووى ئیسلامى به‌شێوه‌یه‌کى له‌سه‌رخۆ له‌سنورى ئه‌و پارێزگایه گه‌شه‌یکردو له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا توانى چه‌ند کورسییه‌ک به‌ده‌ستبهێنێت. باره‌گاکانى ئه‌و حزبه دووجار له‌و سنوره سوتێنراون که به‌رپرسانى ئه‌و حزبه پارتییان به‌ئه‌نجامدانى تۆمه‌تبارکرد، به‌ڵام پارتى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى نه‌چووه ژێر بارى تۆمه‌ته‌کان به‌ڵام قه‌ره‌بووى ماددى ئه‌و حزبه‌ى کرده‌وه. یه‌کگرتوو له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان که له‌ساڵى 2013 به‌ڕێوه‌چوو له‌کۆى 10 کورسی که له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ده‌ستیهێنا چوار کورسیان له‌سنورى پارێزگاى دهۆک بوون، دواى ئه‌وه‌ى نزیکه‌ى 80 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، له‌دواین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقیش که له 12ى ئایارى ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو زیاتر له 43 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناو بووه خاوه‌نى کورسییه‌ک. بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان که بڕیاره له 30ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت، یه‌کگرتوو که له چوارچێوه‌ى به‌ره‌ى ئیسڵاحدا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌کات و له‌کۆى 60 کاندید 23 کاندیدى له سنورى پارێزگاى دهۆک کاندیدکردووه. به‌هزاد زێبارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چوار کورسی که‌متر به‌ده‌ستناهێنن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ده‌نگه‌کانیان زیاد بکه‌ن. باسى له‌وه‌شکرد، به‌پێی پێشبینییه‌کانیان پارتى ئه‌و رێژه ده‌نگه زۆره ناهێنێت له‌سنورى دهۆک که به‌رپرسه‌کانى باسی ده‌که‌ن، چونکه لایه‌نه‌کانى تریش ده‌نگى خۆیان هه‌یه، هه‌رچه‌نده دووره بتوانن کورسی له‌و پارێزگایه به‌ده‌ستبهێنن. زێبارى هۆکارى که‌مبونه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى یه‌کگرتوو له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ «ساخته‌کاریی» و ده‌ڵێت ئه‌وه قه‌باره‌ى راسته‌قینه‌ى ده‌نگى ئه‌وان نه‌بووه و ساخته‌کارییان به‌رانبه‌ر کراوه. پێده‌چێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگه‌کانى پارێزگاى دهۆک به‌هاى زیاتریان هه‌بێت بۆ حزبه‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ده‌نگدان له‌و پارێزگایه به‌به‌رزى بمێنێته‌وه، له‌کاتێکدا چاوه‌ڕوانده‌کرێت رێژه‌ى ده‌نگدان له‌پارێزگاکانى دیکه به‌تایبه‌ت له‌سنورى سلێمانى روو له‌که‌مبونه‌وه بکات. یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان که تائێستا ده‌نگه‌کانى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى به‌ده‌ستهێنانى کورسی، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاوى له‌زیادکردنى ده‌نگه‌کانیه‌تى له‌و پارێزگایه تا بتوانێت لانى که‌م کاندیدێکى له‌و پارێزگایه بۆ په‌رله‌مانى داهاتووى کوردستان سه‌ربخات. یه‌کێتى له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌سنورى دهۆک زیاتر له 25 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، له‌کاتێکدا له هه‌ڵبژاردنى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستاندا زیاتر له 40 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێنابوو، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش چاوى له‌ده‌نگه‌کانى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌رییه که له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا به‌هه‌مان شێوه‌ى یه‌کێتى زیاتر له 25 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێنابوو، دواى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و حزبه گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌کێتى. دڵدار زاخۆیی به‌رپرسی راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له دهۆک بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه کارى زیاتریان کردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگ له‌سنورى دهۆک و ئه‌گه‌ر ساخته‌کاریی نه‌کرێت ده‌نگى پێویست ده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانى کورسی. بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان یه‌کێتى له‌کۆى 100 کاندید، هه‌شت کاندیدى تایبه‌ت کردووه به‌سنورى دهۆک و کاندیده‌کانیش به‌چڕى بانگه‌شه ده‌که‌ن. دڵدار زاخۆیی باسى له‌وه‌کرد، ئه‌وان تێبینیان له‌سه‌ر تۆمارى ده‌نگده‌رانى دهۆک هه‌یه، به‌وپێیه‌ى ده‌نگى ئاواره‌و پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا بۆ تۆمارى ده‌نگده‌رانى دهۆک زیادکراوه که‌سه‌رجه‌میان له‌به‌رژه‌وه‌ندى پارتیدان. وتیشى ئه‌وان چه‌ندین تێبینییان له‌باره‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانه‌وه راده‌ستى کۆمسیۆن کردووه، به‌ڵام هێشتا تۆماره‌که پاکنه‌کراوه‌ته‌وه. له‌ناو ئه‌و لایه‌نانه‌دا که تائێستا ده‌نگه‌کانیان له‌سنورى بادینان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى به‌ده‌ستهێنانى کورسی، له‌ناو کۆمه‌ڵى ئیسلامی‌دا ئاڕاسته‌یه‌ک هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌ده‌نگى ناوچه‌کانى تر بتوانن کاندیده‌کانیان له‌دهۆک سه‌ربخه‌ن، تا نیشانى بده‌ن که‌حزبه‌که‌یان له‌و سنوره‌ش بوونى هه‌یه. هاوژین عومه‌ر به‌رپرسى مه‌کتبه‌بی هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵ باسى له‌وه‌کرد، هه‌ندێ که‌س له‌ناو کۆمه‌ڵ پێشنیاریان کردبوو له‌سلێمانى و ناوچه‌کانى دیکه‌وه ده‌نگ بدرێت بۆ دوو کاندیده‌که‌ى کۆمه‌ڵ له‌دهۆک، به‌ڵام لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه. وتیشى «کاندیده‌کانمان له‌دهۆک که‌سانى لێوه‌شاوه‌ن و پێمانوایه تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ده‌نگى سنورى دهۆک سه‌ربکه‌ون، نه‌ک به‌ده‌نگى ناوچه‌کانى دیکه«.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم کاندیدێکى گۆڕان بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات ده‌چنه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى هێزه چه‌کداره‌کان له‌هێزى تاقم و گروپ و بنه‌ماڵه‌وه بکه‌ن به هێزى نیشتمانى و نیزامى که بۆ هه‌موان بێت. فه‌رامۆش نه‌جم حه‌سه‌ن، کاندیدى گۆڕان بۆ په‌رله‌مانى کودرستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه ده‌دات کار بۆ هێزه‌کانى ناوخۆ‌و موچه‌و ئیمتیازاته‌کانیان ده‌که‌ن. ملازم فه‌رامۆش نه‌جم، یه‌کێک بوو له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى که له‌ساڵى رابردوودا له‌سه‌ر به‌شدارى کردنى له‌خۆپیشاندانه‌کان ببۆ لابردنى سیستمى پاشه‌که‌وتى موچه مااوه‌ى شه‌ش مانگ زیندانى کرا. هاوڵاتى: یه‌کێک بوون له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى له‌سه‌ر لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه شه‌ش مانگ زیندانى کران، ده‌کرێت به‌شێک له‌و چیرۆکه‌مان بۆ باس بکه‌یت؟ فه‌رامۆش نه‌جم: ئێمه له ساڵى 2016 له‌کاتى خۆپیشاندانه‌کانى هێزه‌کانى ناوخۆ به‌تایبه‌ت هى پۆلیسى هاتوچۆ‌و پۆلیس، له‌سنورى سلێمانى گربونه‌وه‌یه‌ک کرا. ئێمه‌ش له ده‌روازه‌ى راپه‌رین(رانیه) گربونه‌وه‌یه‌کمان ئه‌نجامدا دژى سته‌مى پاشه‌که‌وتى موچه، ته‌بعه‌ن ئه‌وکات له‌کاتێکدا بوو پێنج مانگ بوو هێزه‌کانى ناوخۆ‌و فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، بۆیه ئێمه‌ش له‌وکاته‌دا حکومه‌تى هه‌رێم که له‌سه‌دا 70ى موچه‌یان بریبوو خۆپیشاندانمان له9/2/ 2016 کرد‌و رۆژانه قسه‌مان بۆ که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن ده‌کرد، په‌یامێکم ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسانى پارتى و یه‌کێتى کرد که‌وا به‌سه چیتر واز له‌چه‌وساندنه‌وه‌ى خه‌ڵک و سته‌مى پاشه‌که‌وتى موچه بهێنن و لایببه‌ن، په‌یامه‌که‌مان ره‌وا بوو، فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنمان بۆ ده‌رچوو لاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و پارتى ئنجا داواکارى گشتى هاته خه‌ت، یه‌کێتى به‌نیازبوو من ته‌سلیمى پارتى بکات هه‌تا له‌رێگه‌ى ئاسایشى رانیه‌وه، به‌ڵام قبوڵم نه‌کردو وتم من ئه‌فسه‌رى ناوخۆم ئاسایش بۆى نه‌بوو ده‌ستگیرم بکات. دواتر خۆم چومه دادگاى سلێمانى، لیژنه‌یه‌کى گه‌وره له‌هه‌ولێره‌وه هاتن له‌وێ به‌که‌فاله‌تى 12 رۆژ ته‌وفیق کرام به‌که‌فاله‌تى دوو ملیۆن و و دووکه‌س ئازاد کراین، دواتر له 12/7/2017 به شه‌ش مانگ زیندانى کرام به قانونى عقوباتى عێراقى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى داواى لابردنى سته‌مى پاشه‌که‌وتى موچه‌م کردبوو هاوڵاتى: به‌و پێیه‌ى ئێستا کاندیدێکى گۆرانن بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وله‌ویه‌تى کارت چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر بگه‌یته په‌رله‌مان؟ فه‌رامۆش نه‌جم: به‌نیشتمانى کردنى هێزه چه‌کداره‌کانه، ده‌مانه‌وێت هێزه چه‌کداره‌کان له‌هێزى تاقم و گروپ و بنه‌ماڵه‌وه بیکه‌ین به هێزى نیشتمانى بۆ هه‌موان بێت، لابردنى ئه‌و هه‌موو باج و غراماته‌ى که له‌خه‌ڵک وه‌رده‌گیرێت به‌نادادپه‌روه‌رى له‌رێگه‌ى هاتوچۆ‌وه که به‌سه‌ر شۆفێراندا سه‌پێندراوه ئه‌م غراماته زۆرانه لاببه‌ین، به‌کارهێنانى داهاته‌کانى هاتوچۆ بۆ رێگاوبانه‌کان خه‌رج بکرێت، لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه‌و دابین کردنى نه‌وتى سپى ده‌بێت بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمىکوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ره‌و وه‌رزى زستان ده‌رۆین له ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانم ده‌بێت. هاوڵاتى: ده‌توانیت له‌په‌رله‌مان فشار بکه‌یت بۆ جێبیه‌جێکردنى یاساکان؟ فه‌رامۆش نه‌جم: ئه‌گه‌ر خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان متمانه‌مان پێبدات و رێژه‌یه‌کى وابهێنین له‌رووى یاساییه‌وه ئه‌م ئیشانه بکه‌ین، له‌په‌رله‌مان قانونى بۆ ده‌ربکرێت و جێبه‌جێ بکرێت به‌ڵێ ده‌توانین فشار بکه‌ین بۆ جێبه‌جێکردنى هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى په‌رله‌مان سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و پارتى و یه‌کێتى بێت که دوو حیزبى سته‌مکارن به‌رانبه‌ر به خه‌ڵک، پێموایه ناتوانین جێبه‌جێ بکه‌ین، به‌ڵام شه‌رى ئێمه کارکردنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و رێگرى کردنه له‌هه‌موو تاڵانکارییه‌کان که‌به‌نایاسایى ده‌کرێت. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر کارمه‌ندێکى هێزه‌کانى ناوخۆ‌و ئاسایش غه‌درى لێ بکرێت هاوکارى ده‌که‌یت مافه‌که‌ى بۆ بگه‌رێنیته‌وه؟ فه‌رامۆش نه‌جم: ته‌بعه‌ن هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌چمه په‌رله‌مان، بێدادى زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ده‌رباره‌ى پۆلیس و هێزه‌کانى ناوخۆ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربرین، هیچ پێشمه‌رگه‌و پۆلیسێک ناتوانێت حزبه‌که‌ى خۆى ئاشکرا بکات و بڵێت ده‌نگ ده‌نگم بۆ فلان حزب ده‌بێت، به‌ڵکو سانسۆرێکى زۆریشیان خراوه‌ته‌سه‌ر. ته‌نانه‌ت له‌ئێستادا ئه‌وه‌م پێگه‌شتووه که گواستنه‌وه له‌ناو هێزه‌کانى ناوخۆ ده‌ستى پێکردووه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى گومانیان لێ ده‌که‌ن ده‌نگ به لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌ن. ئیشى ئێمه خزمه‌تکردنى هێزه‌کانى ئاسایش و هێزه‌کانى ناوخۆ ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و که‌یسانه‌ى زوڵمیان لێ ده‌کرێت تا مافه‌کانیان بۆ بگه‌رێنینه‌وه. هاوڵاتى: پێتوایه ساخته‌کارى له‌ناو ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌کرێت؟ فه‌رامۆش نه‌جم: ترسى ساخته‌کارى زۆرمان هه‌یه له‌ده‌نگدانى تایبه‌تدا، ئه‌وه‌ى دڵمان پێیخۆشه ئه‌وه‌یه له خوێندنگاکان‌دا ده‌نگى خه‌ڵک که له‌ناو سندوقه‌کاندان له‌وێ ئاشکرا ده‌کرێن، به‌ڵام یه‌کێتى و پارتى ساخته‌کارى خۆیان ده‌که‌ن و موناقه‌شه‌ى تێدا نییه، چونکه پارتى و یه‌کێتى ئێستا له هێزى نیشتمانییه‌وه بونه‌ته هێزى ساخته‌کارى. هاوڵاتى: تاچه‌ند ده‌توانن به‌ته‌وافوق له‌گه‌ڵ فراکسۆنه‌کانى تر ئه‌و پرۆژه‌و یاسایانه‌ى له خزمه‌تى خه‌ڵکدایه کارى له‌سه‌ر بکه‌ن؟ فه‌رامۆش نه‌جم: سه‌دا سه‌د ئه‌و فراسکۆنانه‌ى له‌دیدى گۆران نزیکن و وه‌کو ئێمه بیرده‌که‌نه‌وه بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵک ئه‌گه‌ر هاوکاربین ده‌توانین دژى سته‌مکارى یه‌کێتى و پارتى بوه‌ستینه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ى بۆ خزمه‌تى خه‌ڵکه داواى جێبه‌جێکردنیان بکه‌ین و به‌دواداچونى بۆ بکه‌ین. هاوڵاتى: ئایا پابه‌ند ده‌بیت به کارکردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان؟ فه‌رامۆش نه‌جم: سه‌دا سه‌د پابه‌د ده‌بین به به‌رنامه‌کانى گۆڕانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى دیدو تێروانى نه‌وشیروان مسته‌فاى هه‌ڵگرتووه له‌پرسى چاکسازى و دادوه‌رى و سه‌روه‌رى یاسا و دادى کۆمه‌ڵایه‌تى و دارایى، که هه‌موو ئه‌مانه سه‌دا سه‌د له خزمه‌تى خه‌ڵکدان. هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک نه‌بێت ئاماده نین ده‌نگى پێ بده‌ین ده‌بینه گروپى فشار له‌په‌رله‌ماندا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات تا ماف و داخوازییه‌کانى خه‌ڵک به‌ده‌ست ده‌هێنین
ئارا ئیبراهیم پارتى دیموکراتى کوردستان له‌سه‌ر یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى کێشه‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆماری عێراق سێ بژارده ده‌خاته به‌رده‌م یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان، که تائێستا به هه‌ڵواسراوی له‌نێوانیاندا ماوه‌ته‌وه. سه‌ره‌تاى کێشه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه له‌وکاته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا که یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به‌رهه‌م ساڵحی کاندیدکرد بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى پارتى لێکه‌وته‌وه به‌وپێیه‌ى رەزامه‌ندی نه‌بوو له‌سه‌ر کاندیده‌که‌و به‌بڕیاری تاکلایه‌نه‌ى یه‌کێتى دانا. ئێستا که ناکۆکیه‌کانى ئه‌و دوو لایه‌نه گه‌یشتوونه‌ته چڵه‌پۆپه، پارتى سێ بژارده ده‌خاته به‌رده‌م نه‌یاره‌که‌ى لەم پرسەدا تاکو یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام یه‌کێتى تا ئێستا سووره له‌سه‌ر بڕیاری خۆى که پارتى به «بڕیاری تاکلایه‌نه« ناوى ده‌بات. یه‌کێتى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و پارتى فوئاد حسێنى کردۆته کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق. شوان ته‌ها، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى و به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى له‌به‌غدا له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی باسی له‌سێ بژارده کرد، بۆ چاره‌سه‌کردنى کێشه‌کە که ئه‌وانیش بریتین له (لێکتێگه‌یشتن، یان بڕیاری سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره کورده‌کان له‌سه‌ر پرسه‌که، یان چوونه کێبڕکێی هه‌ردوو کاندیده‌که). له‌به‌رامبه‌ر کاندیدکردنى به‌رهه‌م ساڵحدا، پارتى فوئاد حسێنى کاندید کردوه، به‌و پێیه‌ى هاوشێوه‌ى به‌رهه‌م ساڵح زمانزانه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌کى زۆری دیبلۆماسی هه‌یه، به‌وپێیه‌ى ماوه‌یەک سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بووه. شوان ته‌ها وتى یان ده‌بێت ته‌فاهومى سیاسى له‌نێوانماندا هه‌بێت، یان ئه‌وه‌تا نوێنه‌رانى کورد کۆبکرێنه‌وه‌و ئه‌و دوو کاندیده له‌نێوان ئه‌واندا یه‌کلایی بکرێته‌وه، کێ زۆرینه‌ى هێنا ده‌بێته تاکه کاندید، یان بژارده‌ى سێهه‌م ئه‌وه‌یه رووبه‌ڕوى ده‌نگدانى ناو په‌رله‌مان ده‌بینه‌وه چ کاندیدێکیان ده‌نگى زۆرینه‌ى به‌ده‌ستهێنا پیرۆزى ئه‌وه‌بێت». هه‌تا ئێستا یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ئاماده‌یی نیشاننه‌داوه بۆ قبوڵکردنى ئه‌و بژاردانه، به‌وپێیه‌ى پۆسته‌که به پشکى خۆى ده‌زانێت وه‌کو یه‌کێک له‌و پۆسته باڵایانه‌ى له‌ناو سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌دا به‌ر کورد که‌وتووه. که جگه له سه‌رۆک کۆمار، پۆستى جێگری دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق به‌ر کورد که‌وتووه به‌شیر حه‌داد له فراکسیۆنى پارتى وه‌ریگرتوه. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «تا ئێستا یه‌کێتى و پارتى رێکنه‌که‌وتون له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا رێکنه‌که‌وتین ده‌چینه کێبڕکێی هه‌ڵبژاردن، ئێمه کاندیدى خۆمان هه‌یه‌و پارتیش کاندیدى خۆى هه‌یه ئه‌وه‌ى ده‌رچوو ئه‌وه شه‌رعییه‌ت به‌ده‌ستده‌هێنێت و ده‌چینه ئه‌و پرۆسه دیموکراسیه‌وه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، دڵنیان کاندیده‌که‌یان که «به‌رهه‌م ساڵح»ه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت و کاریشیان بۆ ئه‌وه کردووه. ئه‌ندامه‌که‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه به‌و داواکارییه‌ى پارتى رازیبن هه‌ڵبژاردن بۆ کاندیده‌کان له‌نێو فراکسیۆنه کوردیه‌کان بکرێت «ئاماده‌نین له‌نێو فراکسیۆنه کوردیه‌کان هه‌ڵبژاردن بۆ کاندیده‌کان بکرێت، پۆستى سه‌رۆک کۆمار ئیستحقاقى یه‌کێتیه«. شوان ته‌ها، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى یه‌کێتى تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ى که «یه‌کهه‌ڵوێست» نه‌بووه له‌و پرسه‌دا، هه‌ربۆیه ده‌ڵێت ئه‌وان ئه‌و پۆستە به موڵکى کورد ده‌زانن نه‌ک تاک لایه‌نێک، هه‌ربۆیه ئاماده نین سازشی له‌سه‌ربکه‌ن. شوان ته‌ها وتى «زۆر لایه‌نى سیاسى و خه‌ڵکى ئه‌م وڵاته داوایان کردووه کورد یه‌کهه‌ڵوێست بێت، دیاره پارتى له‌سه‌ره‌تادا داواى کرد یه‌کێتى هیچ وه‌ڵامێکى نه‌بوو، وا مامه‌ڵه‌یان کرد پۆستى سه‌رۆک کۆمار موڵکى ئه‌وان بێت، ئێمه به‌موڵکى کوردى ده‌زانین له‌ناو کوردیش‌دا چه‌ندین پێکهاته‌ى سیاسى هەن«. ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه هه‌موو لیسته کوردستانییه‌کان مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار بده‌ن. وتیشی «ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌که زۆرینه‌ى ده‌نگه، ئه‌وا پارتى زۆرینه‌ى کوردسیه‌کانى به‌غدایان به‌ده‌ستهێناوه«. له‌بژارده‌ى یه‌که‌مدا که‌پارتى داوای ده‌کات له‌یه‌کێتى، «لێکتێگه‌یشتن»ه، ئه‌وه‌ش به‌پێی دابه‌شکردنى ئه‌و پۆسته سیادیانه‌ى که به‌ر کورد ده‌که‌ون. شوان ته‌ها وتى «ئه‌گه‌ر یه‌کێتى ده‌ستبه‌ردارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق بێت هه‌ر پۆستێکى تر‌ى سیادى له‌عێراق وه‌ربگیرێت ده‌درێته یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى تریش حه‌قى خۆیانه وه‌ریبگرن به‌پێى خاڵ یان ژماره‌ى کورسییه‌کانیان». تیمى یه‌کێتی که چه‌ند رۆژێکه له به‌غدان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی سه‌وز له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌وان تا ئێستا هه‌ڵبژاردنی کاندیدی سه‌رۆک کۆمار له‌نێو فراکسیۆنه کوردیه‌کان ره‌تده‌که‌نه‌وه. میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «پۆستى سه‌رۆک کۆمار ئیستحقاقى یه‌کێتیه‌و مناقه‌شه‌ى له‌سه‌ر ناکه‌ین، ئه‌گه‌ر سازان دروستنه‌بێت کاندیده‌کان ده‌چنه کێبڕکێوه ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌کى دیموکراتییه کێ سه‌رکه‌وت پیرۆزى بێت». وتیشی «که پارتى کاندیدى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌بووه خۆ نه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه تا ئێمه ئه‌وه له‌پارتى قبوڵ بکه‌ین».
شاناز حه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، شه‌پۆلى لێکردنه‌وه‌و دڕاندنى پۆسته‌رو ئاڵاى قه‌واره‌و کاندیده‌کان له‌ناوچه جیاجیاکانى هه‌رێم ده‌ستیپێکردووه‌و لایه‌نه‌کان تۆمه‌تى جیاجیا له‌و باره‌یه‌وه ئاڕاسته‌ى یه‌کتر ده‌که‌ن، کۆمسیۆنیش ده‌ڵێت زۆرێک له‌قه‌واره‌کان سکاڵاکانیان له‌و باره‌یه‌وه گه‌یاندووه‌ته کۆمسیۆن و ده‌ست به‌ئیجرائات ده‌که‌ن. زۆرترین ره‌خنه‌کان له‌باره‌ى دڕاندنى پۆسته‌ره‌کانه‌وه ئاڕاسته‌ى پارتى و یه‌کێتى ده‌کرێن، به‌ڵام ئه‌و دوو حزبه سه‌ره‌ڕاى ره‌تکردنه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌کان، تۆمه‌تیش ئاڕاسته‌ى یه‌کترى ده‌که‌ن. عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆکى لیستى بزوتنه‌وه‌ى گۆران به هاوڵاتی وت «به‌شێک له‌وێنه‌ى کاندیده‌کان و ئاڵاى گۆڕان له‌هه‌ولێرو سلێمانى ده‌دڕێنرێن و لیده‌کرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه ده‌کرێت». وتیشى «ئه‌م کارانه هه‌مووى به‌به‌رنامه ده‌کرێت و دڵنیاشم له‌لایه‌ن یه‌کێتى و پارتییه‌وه ده‌کرێت، چونکه بێگومانم له‌وەى خه‌ڵک هیچ ئیشیان به‌وه نییه که‌پۆسته‌رو فلێکس بدڕێنن». «سکاڵا له‌کێ بکه‌ین، به‌شه‌وان خه‌ڵک ده‌نێرن و لێیان ده‌که‌نه‌وه، سکاڵاش به‌به‌ڵگه ده‌کرێت»، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح وایوت. به‌پێی رێنماییه‌کانى کۆمسیۆن، هه‌ر قه‌واره یان کاندیدێکى به‌شداربوو له‌هه‌ڵبژاردن، له‌کاتى تۆمارکردنى سکاڵادا له‌سه‌ر هه‌ر پێشێلکارییه‌کى کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن پێویسته به‌ڵگه‌ى پێویست بخاته‌ڕوو، تاکۆمسیۆن کار له‌سه‌ر سکاڵاکه‌ى بکات. کۆمه‌ڵى ئیسلامى یه‌کێکى دیکه‌یه له‌و قه‌وارانه‌ى که‌باس له‌وه‌ده‌کات فلێکس و ئاڵاکانیان لێده‌کرێنه‌وه‌و ده‌دڕێندرێن، به‌ڵام ئه‌و قه‌واره‌یه‌ش هاوشێوه‌ى گۆڕان سکاڵاى له‌و باره‌یه‌وه تۆمارنه‌کردووه. سۆران عومه‌ر سه‌رۆک لیستى کۆمه‌ڵ به هاوڵاتی وت «رۆژانه له‌لایه‌ن کاندیده‌کانه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌ده‌کرێت که‌گوایه فلێکس و پۆسته‌ریان دڕێنراوه‌و لێکراوه‌ته‌وه، له‌دهۆک تا که‌لار روبه‌ڕوى ئه‌وه بوینه‌ته‌وه». وتیشى»هیچ که‌سێکمان نه‌دیوه له‌کاتى لێکردنه‌وه‌ى پۆسته‌رو ئاڵاکاندا بۆیه سکاڵا له‌کێ بکه‌ین، ناشتوانین بڵێین که‌که‌سێکه یاخود لایه‌نێکه». به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه‌وه لیستى نه‌وه‌ى نوێ باس له‌وه‌ده‌کات له‌سه‌ر لێکردنه‌وه‌ى ئاڵا‌و پۆسته‌ره‌کانیان سکاڵایان له‌کۆمسیۆن تۆمارکردووه. دیار ئه‌نوه‌ر کاندیدى نه‌وه‌ى نوێ وتى «له‌ته‌واوى شوێنه‌کان فلێکس و پۆسته‌رمان لێده‌کرێته‌وه‌و ده‌دڕێنرێت، له‌هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانى ئاکرێ و به‌رده‌ڕه‌ش، پێشمانوایه ئه‌مه کارى پارتى و یه‌کێتیه‌و له‌ترسى دۆڕان ئه‌وه ده‌که‌ن». باسى له‌وه‌شکرد، به‌به‌ڵگه‌و دیکۆمێنت سکاڵایان تۆمار کردووه‌و یاسایان گرتۆته‌به‌ر «به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا هیچ ئه‌نجامێکمان وه‌رنه‌گرتووه». لێکردنه‌وه‌ى پۆسته‌رو ئاڵاى قه‌واره‌و کاندیده‌کان له‌کاتێکدایه، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان به‌شى زۆرى قه‌واره‌کان که‌متر له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوو بانگه‌شه‌یان کردووه‌و جۆرێک له‌ساردى به‌بانگه‌شه‌یانه‌وه دیاره، به‌تایبه‌تى لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى. هه‌ریه‌که له‌پارتى و یه‌کێتى که له‌ته‌واوى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌کانى ژێر هه‌ژمونى خۆیان به‌چڕى بانگه‌شه ده‌که‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ى لایه‌نه‌کانى تر باس له‌وه‌ده‌که‌ن که‌پۆسته‌ر و ئاڵاکانیان لێده‌کرێته‌وه. سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژى یه‌کێتى به هاوڵاتی وت «له‌هه‌ولێر به‌گشتى له‌شه‌قامى موسڵ و ته‌یراوه‌و له‌سلێمانیش پۆسته‌رو فلێکسمان دڕێنراوه‌و لێکراونه‌ته‌وه، ئه‌وه ئیشى ئاسایش و حکومه‌ته که‌ڕێگه له‌وانه بگرێت«. وتیشى «بێگومان سکاڵا‌و نامه‌ش نوسراوه که‌ئه‌م کارانه رابگیرێت، دڕاندنى وێنه‌و که‌ره‌سته‌کانى هه‌ڵمه‌ته‌کانى هه‌ڵبژاردن، کارێکى زۆر ناشارستانییه‌و هه‌رکه‌سێک بیکات ئه‌وه بڕواى به‌دیموکراسى نییه». سه‌عدى پیره جه‌ختیکرده‌وه، هه‌ر یه‌کێک له‌و دیارده ناشارستانیه له‌سنوره‌کانى ده‌سه‌ڵاتى یه‌کێتى بکرێت یه‌کێتى به‌رپرسیاره، ئه‌وه‌شى له‌سنورى پارتى بێت پارتى به‌رپرسیاره. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌بێت قه‌واره سیاسیه‌کان ئاگادارى ئه‌وه‌بن خه‌ڵک خۆى سارده له‌هه‌ڵبژاردن، «نابێت بانگه‌شه‌کانیان ببێته هۆى تێکدانى کار‌و کاسبى خه‌ڵک و پێویسته پانتاییه‌ک بهێڵدرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شارستانى و جیاواز بێت». لاى خۆیه‌وه، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژى پارتى له‌سلێمانى باسى له‌وه‌کرد، له‌سلێمانى پۆسته‌ره‌کانیان لێده‌کرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ئیداره‌ى سلێمانییه‌وه هه‌یه. وتیشى»ئێمه به‌شى یاسایى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنمان ئاگادارکردۆته‌وه‌و ئه‌وان ڕێوشوێنى یاسایی و پێویستیان گرتۆته‌به‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا هیچ ئیجرائاتێک نه‌کراوه». کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌وێکى تایبه‌تى داناوه، تاقه‌واره‌کان له رێگه‌یه‌وه بتوانن به‌شێوه‌یه‌کى یاسایی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، هه‌روه‌ها به‌هاوکارى ئیداره‌ى پارێزگاکان بانگه‌شه‌ی له‌به‌شێک له‌شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کان قه‌ده‌غه‌کردووه. له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌شدا کۆمسیۆن چه‌ند قه‌واره‌یه‌کى به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه سزادا. شیروان زرار وته‌بێژى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم وتى «ئێمه په‌یڕه‌وێکمان هه‌یه که‌تێیدا زۆربه‌ى ئه‌و خاڵانه‌مان رونکردووه‌ته‌وه که‌پێویسته قه‌واره‌و کاندیده‌کان بیزانن و ره‌چاوى بکه‌ن له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا». باسى له‌وه‌شکرد، زۆرێک له لایه‌نه‌کان سکاڵایان کردووه‌و گه‌یاندویانه‌تە نوسینگه‌کانیان، به‌ڵام تائێستا به‌ده‌ست ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران نه‌گه‌یشتووه‌و لێپێچینه‌وه‌یان نه‌کردووه «به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌که‌ین و هه‌ر حزب و لایه‌نێک ئه‌و کارانه‌ى کردبێت سزاده‌درێت و رێکارى یاسایى له‌به‌رانبه‌رى ده‌گیرێته به‌ر». ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیارانى هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم هه‌ر پێنج رۆژ جارێک کۆده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێکردنى دوایین پێشهاته‌کان له‌باره‌ى ئاماده‌کارییه‌کانى هه‌ڵبژاردن و ئه‌و سکاڵا جۆراوجۆرانه‌ى له‌لایه‌ن قه‌واره‌کانه‌وه تۆمارکراون. جگه له‌و پێشێلکارییانه‌ى که‌قه‌واره‌کان باسى ده‌که‌ن، کۆمسیۆن ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که به‌شێک له‌قه‌واره‌کان خۆیان له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا پێشێلکارییان کردووه‌و له‌و شوێنانه فلێکس و لۆگۆیان هه‌ڵواسیوه که‌قه‌ده‌غه‌کراوه بانگه‌شه‌یان تێدا بکرێت. وته‌بێژى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، هه‌ر قه‌واره‌یه‌ک به‌ده‌ر له‌ڕێنماییه‌کانیان فلێکس و پۆسته‌ر هه‌ڵبواسێت، توشى لێپێچینه‌وه ده‌بێت و فلێکس و ئاڵاکانى لێده‌کرێته‌وه. پڕۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان که 10ى ئه‌م مانگه ده‌ستیپێکرد له‌کۆتایی نزیک بووه‌ته‌وه‌و بڕیاره تا دوو رۆژ پێش هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بێت و له‌ڕۆژى 28ى ئه‌م مانگه کۆتایی بێت و له 30ى ئه‌م مانگه‌شدا هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت. له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا 29 قه‌واره به‌زیاتر له 700 کاندیده‌وه کێبڕکێ له‌سه‌ر 111 کورسی په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ن، که 11 کورسیان بۆ پێکهاته‌کان ته‌رخانکراون.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى لیستى نه‌وه‌ى نوێ بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات هه‌رکات نه‌وه‌ى نوێ ٣٠ کورسى یان زیاتر بهێنێت، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات حکومه‌ت پێکبهێنێت. شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات نه‌وه‌ى نوێ هێزێکى جیاوازه له‌هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى که‌هه‌یه‌و له‌پێناو گۆڕانکارى راسته‌قینه ده‌رچوون له‌م چه‌قبه‌ستوییه دروستبووه. راشیدەگەیەنێت هه‌وڵى یه‌که‌مى ئەوان بۆ گرتنه‌ده‌ستى لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاته، دەشڵێت «ئەگه‌ر وه‌ک پێویست متمانه‌ى هاوڵاتیانمان به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌وا بێگومان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆنێکى کارا و ئازا». هاوڵاتی: نه‌وه‌ى نوێ له‌پێناو چیدا دروستبووه؟ شاسوار عه‌بدولواحید: له‌پێناو دروستبونى پارادایمێکى سیاسى نوێ، هێزێکى جیاواز له‌هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى تر که‌هه‌یه، له‌پێناو دروستکردنى گۆڕانکارى راسته‌قینه‌و ده‌رچون له‌م چه‌قبه‌ستوییه، له‌پێناو کۆتاییهێنان به نمونه‌ى حزبایه‌تى جیلى کۆنى سیاسى، که شاره‌زاییان نیه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و شاردا. هاوڵاتی: کاندیده‌کانتان له‌سه‌ر چ پێوه‌رێک دیارى کردووه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان؟ شاسوار عه‌بدولواحید: له‌سه‌ر پێوه‌رى ئیختیساس (تایبه‌تمه‌ندی)، ته‌مه‌ن، ناوچه، بڕوانامه، لێهاتوویى، له‌هه‌مویشى گرنگ تر، متمانه. هاوڵاتی: پێتوایه به‌شداریتان له‌په‌رله‌مانى کوردستان رۆڵى کاریگه‌رى له‌پرۆسه‌ى سیاسى و حوکمڕانیدا ده‌بێت؟ شاسوار عه‌بدولواحید: پێموایه گه‌ر هاوڵاتییان به رێژه‌یه‌کى باش به‌شداربن، ئه‌وا بێگومان رۆڵى ده‌بێت، نه‌ک رۆڵى ده‌بێت، به‌ڵکو ده‌توانێت گۆڕانکارى راسته‌قینه دروستبکات. خۆ هه‌رکات زانیمان کاریگه‌رى نیه، ئه‌وا ئازایانه دێینه‌سه‌ر شاشه‌ى تى ڤى و رایده‌گه‌یەنین که خه‌باتى په‌رله‌مانى ته‌واو بوو. ته‌نها له یه‌ک حا‌ڵەتدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یەکێتی و پارتیدا دەکەین، بۆ ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات هاوڵاتی: ئێوه له‌وتاره‌کانتاندا زۆر ئه‌و قسه‌یه دووباره ده‌که‌نه‌وه که‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى ناکه‌ن؟ ئایا به‌کردارى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناکه‌ن؟ شاسوار عه‌بدولواحید: ته‌نها له یه‌ک حا‌ڵەتدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین، بۆ ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر نا، نه ده‌بینه هاوپه‌یمانیان، نه شه‌ریک، نه وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرین، نه به دواى پۆستى ئه‌وانیشدا راده‌که‌ین. هاوڵاتی: ئێوه په‌نجا کاندیدیتان هه‌یه باسى پێکهێنانى حکومه‌ت ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌بێت 50+1 بهێنن ئنجا ده‌توانن؟ پارتى به 38 کورسى حکومه‌تى پێکهێناوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا، ئێوه چۆن حکومه‌ت پێکده‌هێنن؟ شاسوار عه‌بدولواحید: ئێمه پێمانوایه هه‌رکات نه‌وه‌ى نوێ ٣٠ کورسى یان زیاتر بهێنێت، ئه‌وا ده‌توانین له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى دەسەڵات حکومه‌ت پێکبهێنین، هه‌ر وه‌ک جه‌نابتان باستان کرد (پارتى به ٣٨ وه پێکیهێناوه)، له‌بیرت نه‌چێت، کاتێک ئێمه ٣٠ کورسى به‌ره‌و سه‌ر بهێنین، ماناى ئه‌وه‌یه پارتیش له‌و نزیکانه‌دا کورسى ده‌هێنێت و ئیحتیمالیشه که‌متر بێنێت. هاوڵاتی: که چونه په‌رله‌مان به‌ره‌یه‌ک یا ئیتلافێکى فراکسیۆنى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى دروستده‌که‌ن؟ شاسوار عه‌بدولواحید: زوه بۆ ئه‌وه، ده‌بێت سه‌یرى ره‌فتارو گوتارى لایه‌نه‌کانى تر بکه‌ین، ئایا به راست ئه‌وان دژى یه‌کێتى و پارتى ده‌بن؟ یان هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌هێڵنه‌وه؟ هه‌موو هه‌وڵمان ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانى هێزى یه‌که‌مییه داهاتوو وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ت ده‌داته‌وه. هاوڵاتی: پێشبینى ده‌که‌ن چه‌ند کورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن؟ شاسوار عه‌بدولواحید: پێمانوایه گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکى پاک ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا ئه‌نجامى زۆر زۆر باشمان ده‌بێت، هه‌موو هه‌وڵمان ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانى هێزى یه‌که‌مییه، داهاتوو وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ت ده‌داته‌وه. هاوڵاتی: به‌ڕێزتان سه‌رۆک لیستن، پێتوایه ده‌توانى ده‌نگى زۆرینه‌ى سه‌رۆک لیسته‌کان به‌ده‌ستبهێنیت؟ شاسوار عه‌بدولواحید: له‌ئێستا بۆ من گرنگه نه‌وه‌ى نوێ هێزى یه‌که‌مى کوردستان بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روبدات، ئه‌وا من ده‌ریش نه‌چم ئاساییه (به پێکه‌نینه‌وه). هاوڵاتی: زۆر قسه له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى ده‌که‌ن، ئایا به‌و پرۆژه چوار ساڵیه‌ى که بڵاوتانکردۆته‌وه ده‌توانن تا چ ئاستێک جێبه‌جێى بکه‌ن؟ شاسوار عه‌بدولواحید: پێمانوایه له دوو ساڵى یه‌که‌مدا به‌شێکى به‌رچاو جێبه‌جێده‌که‌ین، که‌گۆڕانکارى به‌ژیانى هاوڵاتیانه‌وه دیار ده‌بێت، له‌چوار ساڵدا ده‌توانم بڵێم زۆر کار ده‌که‌ین، که‌ئێستا ره‌نگه خه‌و بێت. ئه‌گه‌ر باسى بکه‌م، به‌ڵام پلانه‌که‌مان فیعلى و راستیه‌و به‌ته‌واوى جێبه‌جێى ده‌که‌ین. ئەگه‌ر وه‌ک پێویست متمانه‌ى هاوڵاتیانمان به‌ده‌ستنه‌هێنا ئه‌وا بێگومان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆنێکى کارا و ئازا. هاوڵاتی: ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن یان به‌شدارى حکومه‌ت ده‌که‌ن؟ شاسوار عه‌بدولواحید: هه‌وڵى یه‌که‌مى ئێمه بۆ گرتنه‌ده‌ستى لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاته، خۆمان به ته‌نها، یان له‌گه‌ڵ هێزى تر، ئەگه‌ر وه‌ک پێویست متمانه‌ى هاوڵاتیانمان به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌وا بێگومان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆنێکى کارا و ئازا. هاوڵاتی: خه‌ڵک تا راده‌یه‌ک متمانه‌ى به‌هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه، پێتوایه به‌شدارى هاوڵاتیان چه‌ندێک کاریگه‌رى له‌سه‌ر گۆڕانکارى له‌ژیانى داهاتووى هاوڵاتیاندا ده‌بێت ؟ شاسوار عه‌بدولواحید: ئایا هاوڵاتیان چ رێگایه‌کى تریان له‌به‌رده‌ستدایه؟ چوار ساڵه زوڵم له‌م خه‌ڵکه ده‌کرێت، ئێستا رۆژێکیان بۆ هاتۆته پێشه‌وه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌م ده‌سه‌ڵاته، ئایا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش له‌ده‌ستده‌ده‌ن؟ من پێموایه به‌ڵێ، هه‌ڵبژاردن تا راده‌یه‌کى زۆر ده‌توانێت ژیانى خه‌ڵکى بگوڕێت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵک خۆیان بیانه‌وێت و به‌شداربن به رێژه‌یه‌کى به‌رچاو له‌ده‌نگداندا. هاوڵاتی: به‌ڕێزتان وه‌ک سه‌رۆکى لیستى نه‌وه‌ى نوێ ئاماده‌ن بچنه په‌رله‌مان یان دواتر ده‌کشێنه‌وه؟ شاسوار عه‌بدولواحید: ئێمه رامانگه‌یاندوه که‌کاندیدین بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران، له‌کاتى خۆیدا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ده‌ین.
هاوڵاتی کێبڕکێکانى یه‌کێتى و پارتى له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆک کۆمار چڕبوونه‌ته‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه کاتى ده‌نگدانى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار دواخرا که‌بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجامبدرێت. هه‌ردوولا به‌دوو تیم له‌گه‌ڵ هیزه عێراقدا له‌په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ى ببنه براوه‌ى یاریه‌که. دواى چوونى شانده‌که‌ى پارتى بۆ به‌غداو نه‌جه‌ف، له‌ئێستادا وه‌فدێکى یه‌کێتى له‌به‌غدایه‌و به‌دواى هاوپه‌یمان و کۆکردنه‌وه‌ى پشتیوانیدا ده‌گه‌ڕێت بۆ کاندیده‌که‌ى، به‌ڵام هێشتا دیار نییه ململانێکه تا کوێ درێژه‌ده‌کێشێت و کامیان به‌براوه لێی ده‌رده‌چێت. کێبڕکێکه خه‌ریکه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌و یه‌کڕیزییه‌ى که‌ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌وڵیان بۆ ده‌دا که‌کورد پێکه‌وه بچنه به‌غدا، به‌ڵام ناکۆکییه‌کان سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه قۆناغێکى نوێی به‌خۆوه بینى که‌دواخستنى هه‌لبژاردنى پۆستى سه‌رۆک کۆمارى لێکه‌وته‌وه. عیراقیه‌کان دوای چواری ساڵی خوێناوی شەڕی داعش و هەڵبژاردنێکی ماندوکەر، تەماشاکەری دوو تیمی کوردن تا لەیاریەکدا سەرۆکێکی نوێیان بۆ هەڵبژیرن، هەروەهاچاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن حکومه‌تێک ببینن بۆ وڵاته‌که‌یان که دواى هه‌ڵبژاردنێکى پێ له‌ململانێ چاوه‌ڕێى ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا کورد له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار له‌ناو خۆیدا ناکۆکه، دواکه‌وتنى ده‌نگدانه‌که‌ش ده‌بیته هۆى دواکه‌وتنى پێکهێنانى حکومه‌ت. ئه‌و پۆسته له‌ساڵى 2007 به رێکه‌وتن له‌نیوان یه‌کێتى و پارتیدا به‌ر یه‌کێتى که‌وت، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتى پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێمى وه‌رگرت، به‌ڵام ئیستا یه‌کێتى هێشتا بڕواى به رێکه‌وتنه‌که هه‌یه‌و پارتى ده‌ڵێت کۆتایى هاتوه. هه‌شت کۆبوونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى له ٢٤ کاتژمێردا شه‌ممه‌ى رابردوو نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ردانێکى کتوپڕدا له‌هه‌ولێره‌وه گه‌یشته به‌غدا دواى ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى بینی، له‌به‌غدا هێزه براوه‌و کاریگه‌ره‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى بینی، له‌شه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا به ته‌له‌فۆن قسه‌ى کرد، رۆژى دواتر گه‌یشته نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در کۆبووه‌وه. به‌م شێوه‌یه‌ش له ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێردا هه‌شت کۆبوونه‌وه‌و په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى جدیبونى پارتى ده‌رده‌خات له‌مه‌سه‌له‌که، هه‌روه‌ها رێکخستنى هه‌شت کۆبوونه‌وه له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمیرداو ئاماده‌بوونى لایه‌نه عێراقیه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ى پرسه‌که‌ش به‌لاى ئه‌وانه‌وه شتێکى سه‌رپێى نیه‌و به‌هه‌ندیان وه‌رگرتووه. تیمى یه‌کێتى له‌به‌غدا دوابه‌دواى ئه‌وه شاندێکى یه‌کێتى گه‌یشتنه به‌غدا تا دواى ٢٤ کاتژمێر هیچ له‌باره‌ى ئه‌و شانده‌وه‌و کۆبوونه‌وه‌کانیان بڵاونه‌کرایه‌وه جگه له‌وه‌ى ماڵپه‌رى فه‌رمى یه‌کێتى ئاماژه‌ى به‌سه‌ردانه‌که دابوو به‌بێ ناوهێنانى ئه‌ندامانى شانده‌که. دواتر شه‌وى رابردوو نوسنیه‌گه‌ى راگه‌یاندنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌کدا له‌ناو وێنه‌کاندا ئه‌م که‌سانه ده‌رکه‌وتن (لاهور شێخ جه‌نگى که‌سه‌رۆکى شاند له‌گه‌ڵ حه‌لبوسى ده‌رکه‌وتبوو، ئاڵا تاڵه‌بانى ئه‌ندامى سڕکراوى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و په‌رله‌مانتارى هاوپەیمانێتی بەغداد، خالد شوانى په‌رله‌مانتارى پێشووى یه‌کێتی، جوان ئیحسان ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و سه‌رۆکى لیستى یه‌کێتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق). به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌که باسى پرسى سه‌رۆک کۆمار کراوه، حه‌لبوسى به‌باشى زانیوه به سازان کاندێدیک دیاری بکرێت بۆ ئه‌و پۆسته. به‌پێی زانیارییه‌کانى هاوڵاتی، جگه له‌و راگه‌یه‌نراوه فه‌رمیه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق که به‌ئاشکرا باسى کۆبوونه‌وه‌که‌ى کردوه، شانده‌که‌ى یه‌کێتى له به‌غدا چاویان به‌چه‌ندین لایه‌نى سیاسى تر که‌وتوه دوور له‌چاوى کامیرا، له‌وێ به‌ڵێن دراوه‌ته شانده‌که که متمانه به‌به‌رهه‌م ساڵح بدرێت پۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار. هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌کان هاوڵاتی بڕیاره به‌م زوانه باڤڵ تاڵه‌بانیش سه‌ردانى به‌غدا بکات بۆ هه‌مان پرس. میران محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌به‌غدا به‌هاوڵاتی وت «وه‌فدێکى یه‌کێتى به‌سه‌رۆکایه‌تى دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح، لاهور شێخ جه‌نگى له‌به‌غدان بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار». باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجامده‌درێت ئه‌ندامانى لیژنه‌کان دیارى ده‌کرێن «پاش ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ئێمه وه‌کو فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌به‌غدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه جیاوازه‌کاندا ده‌که‌ین له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار، چونکه ئه‌و پۆسته ئیستحقاقى یه‌کێتییه رێکه‌وتنى له‌سه‌رکراوه له‌گه‌ڵ پارتیدا». په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌به‌غدا ده‌نگى داوه‌ته به‌شیر حه‌داد بۆ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، وه‌ک پابه‌ند بوون به‌ته‌وافوقى نێوان پارتى و یه‌کێتى «ئێمه‌ش ده‌مانتوانى کاندیدیمان هه‌بێت و کارى بۆ بکه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌شکاندنى ته‌وافوق ئه‌وه‌مان نه‌کردووه«. پارتى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ره‌تکردۆته‌وه له‌دواى زیادبوونى ناکۆکییه‌کانی نێوان پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار، تا ئێستا هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه ئه‌نجامنه‌دراوه، له‌کاتێکدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه چه‌ندین کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێکردنى پرسی چون بۆ به‌غدا به‌کارنامه‌یه‌کى هاوبه‌ش. به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتی، دوێنێ وه‌فدێکى یه‌کێتى به‌سه‌رپه‌رشتى کۆسره‌ت ره‌سوڵ و چه‌ند ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى و باڤڵ تاڵه‌بانى چونه‌ته هه‌ولێرو بڕیار بووه دانیشتن له‌نێوان پارتى و یه‌کێتیدا بکرێت، به‌ڵام پارتى دانیشتنه‌که‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق. یه‌کێتى و پارتى ناکۆکن له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى رێکه‌وتنى ٢٠٠٧ سه‌عدى پیره وته‌بێژى یه‌کێتى 23ى ئه‌م مانگه له‌لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، وه‌ک یه‌کێتى ڕاشکاوانه به‌پارتییان ڕاگه‌یاندووه ده‌بێت پۆستى سه‌رۆک کۆمار لاى یه‌کێتى بمێنێته‌وه، «له‌گه‌ڵ پارتى له ته‌مموزى ساڵى 2007 ڕێککه‌وتنمان هه‌بووه که‌پۆستى سه‌رۆک کۆمار له‌لاى یه‌کێتى بێت و پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌لاى پارتی بێت». وتیشى «ئێستا پارتى پۆستى سه‌رۆک کۆمار به‌هى خۆى ده‌زانێت و له‌هه‌مان کاتدا ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێمیش له‌ده‌ستى سه‌رۆکى حکومه‌تدایه که‌جێگرى سه‌رۆکى پارتییه«. له‌به‌رامبه‌ردا هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتی، به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمی پارتى ڕاگه‌یاندووه، «به‌داخه‌وه یه‌کێتى به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر کاندیدى سه‌رۆک کۆمار رێکبکه‌وێت، د.به‌رهه‌میان بۆ ئه‌و پۆسته دیاریکردووه، پارتی‌یش هه‌رزوو باسى له‌وه‌کردووه که‌ئه‌و پۆسته ئیستحقاقى ئه‌وانه، یاخود به‌لایه‌نى که‌مه‌وه له‌سه‌ر کاندیدێک رێکبکه‌ون». باسى له‌وه‌شکرد، چوونى وه‌فدى پارتى بۆ به‌غدا به‌ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که یه‌کێتى تاکلایه‌نه که‌سێکى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار دیارى کردووه، که پارتى به‌وه ڕ‌ازى نییه. بۆچى پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ پارتى گرنگه؟ هه‌نگاوه‌کانى پارتى به‌ئاڕاسته‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار، جدیه‌تى ئه‌و حزبه ده‌رده‌خات له‌و باره‌یه‌وه و پێده‌چێت ئه‌و حزبه نه‌یه‌وێت مل بۆ هیچ فشارێکى ده‌ره‌کى بدات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ئێرانیشه‌وه بێت، وه‌ک چۆن ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌پڕۆسه‌ى ریفراندۆمدا هۆشدارییه‌کانى ئه‌و وڵاتانه‌ى پشتگوێخست. پۆستى سه‌رۆک کۆمار ئه‌گه‌رچى له عێراق زیاتر ده‌سه‌ڵاتێکى ته‌شریفاتى هه‌یه، به‌ڵام به ره‌مزى وڵات و پارێزه‌رى ده‌ستور داده‌نرێت، هه‌روه‌ها هه‌ر که‌سێک ببێته سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌کى دیبلۆماسی فراوان دروستبکات، پێده‌چێت پارتیش له‌ڕێگه‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌وه بیه‌وێت قه‌ره‌بووى ئه‌و په‌راوێزخستنه بکاته‌وه که له‌دواى ریفراندۆمه‌وه روبه‌ڕووى هه‌ولێر بووه‌و سه‌رکرده و شانده دیبلۆماسییه‌کان زیاتر روو له‌به‌غدا ده‌که‌ن تاوه‌کو هه‌ولێر. کاندیدکردنى فوئاد حسێن سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانى-یه‌وه پێده‌چێت له‌هه‌مان ئەو چوارچێوه‌یه‌دا بێت به‌وپێیه‌ى پێشتر فوئاد حسێن له‌گه‌ڵ بارزانیدا له‌پێشوازى شانده بیانیه‌کان بوو له‌هه‌ولیر، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى پارتى وه‌کو رکابه‌رى به‌رهه‌م ساڵح سه‌یرى ده‌کات به‌وپێیه‌ى هاوشێوه‌ى به‌رهه‌م ساڵح چه‌ند زمانێک ده‌زانێت و په‌یوه‌ندییه‌کى فراوانى دیبلۆماسی هه‌یه. ناکۆکى به‌تامى یه‌کڕیزیی تائێستا دیار نییه ئاڕاسته‌ى کێبڕکێکانى پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار به‌کوێ ده‌گات، به‌تایبه‌ت که دیار نییه که‌ى په‌رله‌مانى عێراق که‌ى یه‌کلایکرنه‌وه‌ى پۆسته‌که ده‌خاته به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌کانییه‌وه، به‌ڵام دورنییه ئه‌و ناکۆکییانه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و کارنامه هاوبه‌شه‌ش دروستبکات که پارتى و یه‌کێتى دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌یانکرد، بۆ ئه‌وه‌ى پێکه‌وه بچنه به‌غدا. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دار پێیوایه، ئه‌و کێبڕکێ و ناکۆکییه، زۆر زه‌ره‌ر له‌یه‌کڕیزى کورد له‌به‌غدا ده‌دات، شیعه‌کان و سوننه‌کانیش ئه‌وه‌یان پێخۆشه «به‌کورد ده‌ڵێن ئێوه هه‌وڵده‌ن یه‌کبن یه‌ک کاندید پێشکه‌ش بکه‌ن، ئه‌گه‌ر دوو کاندید بن ئێمه‌ش ده‌نگ به‌هه‌ردوکیان ده‌ده‌ین و ده‌نگه‌کان دابه‌ش ده‌بن». به‌وته‌ى ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره، سه‌رۆک کۆمار پۆستێکى گرنگ نیه، وتى «ناوێکى زل و دێى وێرانه، هیچ ده‌سه‌ڵاتى نیه‌و ببێ یان نا هیچ سودێکى نییه، پارتى و یه‌کێتى هه‌ڵه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته بێده‌سه‌ڵاته هه‌را ده‌که‌ن، ئه‌وان ده‌یانوت ئێمه له‌سه‌ر کارنامه‌یه‌ک رێککه‌وتوین و ده‌چینه به‌غدا به‌ڵام ئێستا شه‌ڕیانه له‌سه‌ر پۆستێکى بێ ده‌سه‌ڵات».
به‌دواداچونى: مه‌عروف مه‌جید له کۆى ئه‌و 38 قه‌واره‌یه‌ى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى بۆ هه‌لبَژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان بڵاوى کردووه‌ته‌وه‌و له کارنامه‌کانیاندا که رایانگه‌یاندووه له کۆى 33791 وشه ته‌نها ، به743 وشه باسى ژینگه کراوه. به‌پێى ئه‌و به‌دواداچونه‌ى رۆژنامه‌ى هاوڵاتى کردوویه‌تى، تایبه‌ت به کارنامه‌ى لیست و قه‌واره‌کان بۆ چوار ساڵى ئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌رکه‌وتووه که‌مترین بوارى خزمه‌تکردن و گرنگى دانى حزبه‌کان له بوارى ژینگه‌دایه. پسپۆڕانى بوارى ژینگه له هه‌رێمى کوردستان ره‌خنه‌ى ئه‌وه له حزب و کاندیده‌کان ده‌گرن که که‌مترین بواریان به ژینگه داوه‌و له‌کارنامه‌کانى خۆیاندا باسی ژینگه‌یان نه‌کردووه و رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌وه بێباکى حزبه‌کان ده‌ره‌خات سه‌باره‌ت به ژینگه. ئه‌گه‌رچى له ناو لیژنه هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌ماندا لیژنه‌ى ژینگه و ته‌ندروستى بونى هه‌یه ، به‌ڵام هیچ یه‌ک له لیست و قه‌واره‌کان کاندیدى تایبه‌ت به پسپۆڕى ژینگه کاندید نه‌کردووه رۆژنامه‌ى هاوڵاتى به‌دواداچونێکى بۆ کارنامه‌ى شه‌ش لایه‌نى سه‌ره‌کیی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى کوردستان کردووه که بریتین له (پارتى، یه‌کێتى، گۆران، نه‌وه‌ى نوێ، لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح، کۆمه‌ڵ) لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح لیستی به‌ره‌و ئیسلاح که پێکهاتووه له (یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى کوردستان و ره‌وتى گه‌شه) کارنامه‌که‌یان پێکهاتووه له 2256 وشه و له‌ناو کارنامه‌دا ته‌نها به64 وشه باسى ژینگه‌ى کردووه. ئه‌و لیسته له کارنامه‌که‌ى خۆیدا ئاماژه‌ى به ژینگه کردووه‌و تیایدا هاتووه "زیادکردنی رێژه‌ی سه‌زوایی، قه‌ده‌غه‌کردنی بڕینی دار ، ڕاوی ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان،ره‌چاو کردنی مه‌رجه‌کانى ژینگه‌پارێزی له هه‌رێمی کوردستان، هاوکاریکردنی رێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه،کۆنتڕۆڵکردنی پاڵاوگه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک که نه‌بێته هۆی پیسبوونی ژینگه". کاوه مه‌مه‌ند فه‌رج کاندیدی لیستی به‌ره‌و ئیسڵاح سه‌باره‌ت به کارنامه‌ى لیسته‌که‌یان له بوارى ژینگه رایگه‌یاند "ئێمه لێبڕاوانه هه‌وڵده‌ده‌ین که به‌زووترین کات کۆمه‌ڵێک خاڵمان هه‌یه ده‌مانه‌وێ ببێ به به‌رنامه‌ی ستراتیژی له‌ته‌واوی کوردستان ". ئه‌و کاندیده‌ى لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح سه‌باره‌ت به خاڵه‌کانى ناو کارنامه‌ى لیسته‌که‌یان وتى "ده‌مانه‌وێت کار بکه‌ین بۆ ڕێسایکلین و به په‌ینکردن و ڕێگرتن له به فیڕۆدان هه‌روه‌ها سه‌لامه‌ترین ڕێگا بۆ ڕزگاربوون له خه‌وش و پاشه‌رۆکان، به‌تایبه‌تی له که‌ل وپه‌ل و که‌ره‌سته‌ی وه‌ک پاتری و ڕۆنی ئۆتۆمۆبیل" وتیشى "کارده‌که‌ین بۆ پاراستنی سه‌وزاییه‌کانی شار و په‌ره‌پێدانی و باخچه‌ی ماڵان و هه‌روه‌ها پاراستن و په‌ره‌پێدانی ڕووه‌ک و دار‌و بونی بودجه‌ی و پاره و پڕۆژه‌ی ته‌رخانکراو بۆ پارچه سه‌وزایی و شوێنه‌کان پیاده و شه‌قام و کۆڵانه‌کان" نه‌وه‌ى نوێ لیستى نه‌وه‌ى نوێ، ئه‌گه‌رچى یه‌که‌م جاریانه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ن، درێژترین کارنامه‌یان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاماده‌کردووه، که بریتییه له 14981 وشه، ئه‌مانیش ته‌نها به 288 وشه باسى ژینگه‌ى کردووه، وه‌ک زیادکردنى رێژه‌ى سه‌وزایی له رێگه‌ى 80چاندنى ملیۆن داره‌وه و دامه‌زراندنى کارگه‌ى ریسایکلین . هه‌ورامان سوجادى کاندیدى لیستى نه‌وه‌ى نوێ به هاوڵاتى راگه‌یاند "ئێمه وه‌ک نه‌وه‌ى نوێ، له‌پلانه‌کانى خۆماندا یه‌ک سێکته‌ری ته‌واو تایبه‌ته به ژینگه و که باسمان کردوه ده‌زانین به‌شێکی زۆر له گرفتی ئێمه له که‌می رێژه‌ی سه‌وزایه‌و مه‌ترسی به بیابان بونه" وتیشى " هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سێکته‌ری ژینگه سێکته‌ره‌کانی تریش کاریگه‌ری ڕاسته‌و خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه وه‌ک گه‌شه‌ی ئابوری و په‌روه‌رده‌و سێکته‌ره‌کانی تر که ده‌توانرێت ببێته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی سێکته‌ری ژینگه" لیستى کۆمه‌ڵی ئیسلامی لیستى کۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌و کارنامه‌ى که بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ئاماده‌ى کردووه بریتییه له 1736 وشه، ته‌نها به 60 وشه باسى ژینگه‌ى کردووه. ئه‌و خاڵانه‌ى که لیستى کۆمه‌ڵ گرنگی پێداوه له بوارى سامانی ئاو و پاراستنی ئاوی ژێر زه‌وی و دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتیان، به‌پێی ستانداره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، هه‌روه‌ها خوێندنی بابه‌ته‌کانی ، ژینگه،له پرۆگرامی خوێندنی قۆناغه جیاوازه‌کاندا. مه‌هدى حه‌مزه سوسه‌یى کاندیدى لیستى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان به له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى حزبه‌که‌ى بۆ ژینگه‌ى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند "له‌به‌رنامه‌ى لیستى کۆمه‌ڵی ئیسلامى له‌بوارى ژینگه، گرفتى ئاوى خواردنه و زیادکردنى به‌نداوه‌کان و پرۆگرامى ژینگه‌یی له ناوه‌نده‌کانى خوێندنمان به گرنگ زانیوه‌و کارى بۆ ده‌که‌ین" وتیشى "من له کارنامه‌ى خۆمدا گرنگى تایبه‌تیم به ژینگه داوه ، ئه‌زموونى چه‌ندین ساڵه‌م وه‌کو فه‌رمانبه‌ر و چالاکه‌وان له کایه‌ى ژینگه و بوونى په‌یوه‌ندی فراوانم له‌گه‌ڵ رێکخراو و سه‌نته‌ره ژینگه‌یی و چاڵاکوان و پسپۆڕ و شاره‌زایانى بوارى ژینگه‌یی و ئاگاداربوون له ره‌وشی ژینگه و ئاریشه‌کانى له هه‌رێم و عێراقدا، ده‌توانم رۆڵێکى کارا ده‌گێڕم بۆ ئه‌م پرسه گرنگ وهه‌ستیاره" پارتى دیموکراتى کوردستان پارتى دیموکراتى کوردستان له لیستى کارنامه‌که‌ی خۆیدا که بۆ هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلول بڵاویکردووه‌ته‌وه له 2450 وشه‌یه، ته‌نها به 24 وشه باسی ژینگه‌ی کردووه، ئه‌ویش له بوارى ئاودا. له کارنامه‌که‌ى پارتى دا هاتوه "گرنگى به پاراستن و گلدانه‌وه و رێگرتن له به‌فیرۆدانى ئاو و زیاد کردنى ژماره‌ى به‌نداوه‌کان بدرێت" لیستى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له کارنامه‌ى لیسته‌که‌یان که له 6256 وشه پێکهاتووه، ته‌نها به 55 وشه باسى ژینگه کراوه ئه‌ویش له بواره‌کانى، داڕشتنی ستراتیژی ئاو، پێداگیری له‌سه‌ر پاڵاوتنی دوکه‌ڵی کارگه‌کان له رێگه‌ی ئامێری ژینگه پارێزییه‌وه، ریکلامی فراوان بۆ سروشت و ئاو‌و هه‌وا بکرێت. لیستى بزوتنه‌وه‌ى گۆران کارنامه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بریتییه له 6119 وشه، له‌ناو کارنامه‌که‌یدا ته‌نها به 252 وشه باسى ژینگه کراوه له بواره‌کانى ،ئاو، پۆلیسى دارستان،هۆشیارى ژینگه‌یی، پیسبونى ژینگه، پاشماوه و خاشاک، که‌مکردنه‌وه‌ى ژاوه‌ژاو ، دانانى باج له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى ژینگه پیس ده‌که‌ن،پاراستنی ژینگه‌ی دارستان و روه‌کی سروشتی، ئاژه‌ڵ و باڵنده کێوییه‌کان، فراوانکردنی روبه‌ری سه‌وزایی،پارێزراوی سروشتی.ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک که مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ژینگه دروست بکات. به‌پێى ئه‌و لیستانه‌ى قه‌واره و لایه‌نه‌کان راده‌ستى کۆمیسیۆنیان کردووه، له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان، زیاد له (700) کاندید چاویان بڕیوه‌ته 111 کورسى په‌رله‌مانى کوردستان . رێکخراوه‌کانى بوارى ژینگه له حزبه‌کان ده‌گرن به‌وه‌ى له کارنامه‌ى حزبه‌کانیان گرنگییان به ژینگه نه‌داوه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن هیچ لیست و قه‌واره‌یه‌ک، پسپۆڕى بوارى ژینگه‌ى کاندید نه‌کردووه. سارا سه‌لام، به‌رپرسى به‌شی ژینگه له رێکخراوى نوێ له هه‌رێمى کوردستان به هاوڵاتى وت "به‌داخه‌وه له هه‌رێمى کوردستان حزبه‌کان ئاماده‌نین له کارنامه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردردندا باس له ته‌نها چاکسازییه‌کى هه‌ڵبژاردنیش بکه‌ن، چونکه دیاره له خه‌مى ژینگه‌ى کوردستاندا نین و خۆیان به‌مه‌به‌ست کار بۆ تێکدانى ده‌که‌ن" وتیشى" له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا حزبه‌کان پسپۆڕانى بوارى ژینگه ده‌نێرنه په‌رله‌مان، به‌ڵام لێره نه‌ک پسپۆڕان نانێرن به‌ڵکو ژینگه‌ش پیس ده‌که‌ن به هۆى هه‌ڵواسینى وێنه‌و لافیته‌و درووستکردنى ژاوه‌ژاو و تێکدانى مێشکى هاوڵاتیان به‌و هه‌موو ره‌نگه‌وه"
یاد قوربانی ئانا کامپبێڵ، کچە شەڕڤانی بەریتانی لە ١٥ی ئازاری ئەمساڵدا لەشەڕی بەرگری عەفریندا شەهیدبوو، دوای ئەوەی موشەکێکی دەوڵەتی تورکیا پێگەی خۆی و هەڤاڵە شەڕڤانەکانی لەیەکینەکانی پاراستنی ژنان پێکا. دوای دوو مانگ لە بەرگری، هێزەکانی یەپەگەو یەپەژە لەعەفرین کشانەوە دوای بۆردمان و هێرشێکی بێشوماری سوپای تورکیا‌و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە دەسەڵاتیان لەعەفریندا گرتەدەست. دوای دەستبەسەراگرتنی شارەکە هێزە جیهادیەکانی تورکیا‌و سوپای ئەو وڵاتە دەسەڵاتیان گرتەدەست و یاسای شەریعەیان لە شارەکەی سوریادا سەپاند، بە شێوەیەک کە چەندین پۆستەر هەڵواسران کە ڕێنمایی دەدایە کچان و ژنان چۆن پۆشتەبن. لە ئێستادا عەفرین لە ژێر کۆنترۆڵی لایەنەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیادایە و جگە لەلایەنە تورکیەکان کەس نازانێت لاشەی ئانا لەکوێیە. خێزانەکەی ئانا نەهاتنەوەی لاشەی کچەکەیان تەواو هەراسانی کردون، ئەوان داوایان ئاراستەی حکومەتی بەریتانی کردوە تا لەڕێگای پەیوەندیەکانیەوە لەگەڵ ئاک‌پارتی تەرمی کچە کوژراوەکەیان بهێننەوە زێدی خۆی تا بەخاک بسپێردرێت. ئەو دەیویست ڕێگایەکی نمونەیی بدۆزێتەوە تا بیروباوەڕو بەهاکانی لەڕێگەیەوە بەرجەستە بکات: مرۆڤ دۆستی، ژینگە دۆستی، فێمینیزم و داوای مافی یەکسان بۆ هەردوو ڕەگەز تورکیا هیچ نەرمی نیشاننادات بەرانبەر شەڕڤانە بیانیەکان بەپێی هەڵوێستەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بێت پێناچێت دەسەڵاتدارانی تورکیا هیچ نەرمیەک نیشانبدەن بەرانبەر بەبیانیەکانی لەڕیزەکانی شەڕڤانە کوردەکانداو لەشەڕی داعشدا بەشداربون، لەم هەفتەیەدا دادگاکانی تورکیا فەرمانی حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنیان بەسەر (جۆو ڕۆبینسۆن)دا سەپاند کە پێشتر سەربازی سوپای بەریتانیا بوە و لەساڵی ٢٠١٥ دا پەیوەندی بە یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە کردوەو لەشەڕی داعشدا بەشداربووە، بەپێی میدیاکانی تورکیا دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠١٧دا بە مەبەستی گەشتوگوزار چوەتە تورکیا لەژوری هۆتێلەکەیدا دەستگیر کراوە و دوای ساڵێک فەرمانی زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە. هۆکاری پەیوەندیکردنی ئانا بە یەپەژەوە ئانا لەلایەن شەڕڤانەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنانەوە ناوی لێنرابوو (هێلین قەرەچۆغ)، ئەو لە دیمانەیەکی ڤیدیۆییدا پێش شەهیدبونی ڕایگەیاند کە پەیوەندی بە یەپەژەوە کردوە تا بەشێک بێت لە «شۆڕشی ژنان» لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاڵپشتی ژنانی ئازادی کورد‌و عەرەب بکات لەناوچەکە، خەباتەکەیانی بەسەرنجڕاکێشترین شۆڕش لەجیهاندا لەقەڵەمدا. دوای چەند مانگێک لە پەروەردەی حزبی، ئانا لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە دێرەزور دەکرێت بە شەڕڤان. دوابەدوای شەهیدبونی، دیرک کامپبێل، باوکی شەڕڤانە بەریتانیەکە بەڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕاگەیاند «ئەو دەیویست ڕێگایەکی نمونەیی بدۆزێتەوە تا بیروباوەڕو بەهاکانی لەڕێگەیەوە بەرجەستە بکات: مرۆڤ دۆستی، ژینگە دۆستی، فێمینیزم و داوای مافی یەکسان بۆ هەردوو ڕەگەز. ئەو گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە پەیوەندی کردن بە شۆڕشەکەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەرجەستەکردنی بیروباوەڕو بەهاکانیەتی». چیرۆکی شەهیدبوونی ئانا ئێستا نزیکەی شەش مانگ دەبێت لاشەی ئانا بێسەروشوێنە. شەش مانگ لەمەوبەر خێزانی ئانا هەواڵی شەهیدبونی کچەکەیان پێگەیشت، سەرەتا دەوترا کچەکەیان لەگەڵ مەفرەزەیەکی شەڕڤاناندا کراونەتە ئامانج، دواتر وترا کە لەمەفرەزەیەکی شەش کەسیدا بوە لەنێوان شیراوا و عەفرین. لە کۆتاییشدا پێیان وترا کە ئانا لەگەڵ سێ شەڕڤانی تربوە، یەکێک لەشەڕڤانە پیاوەکان برینداربوە و توانیویەتی لەبۆردمانەکە بە زیندوویی هەڵبێت و بەرەو نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی ناوچەی جەنگ ڕۆیشتوە. بە پێی لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەی (مۆرنینگ ستار)ی چەپی بەریتانی دواتر شەڕڤانە زیندوەکە لەلایەن یەپەگەوە نەدۆزراوەتەوەو نەیانتوانیوە تەواوی چیرۆکەکە لە فەرماندەکەی ئاناش وەربگرن. بە کورتی، دەرکەوت کە تەنها هێزە تورکەکان دەزانن لاشەی ئانا لەکوێیەو سەرەڕای داواکردنی لاشەکان تورکیا ئامادەنیە لاشەی کوژراوان بگەڕێنێتەوە، کەئەمەش پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و رێکەوتننامەی جنێفە. لاشەی ئانا ئێستا لە کوێیە؟ چەند هەواڵ و بەڵگەیەک لەئارادایە کە سوپا‌و لایەنەکانی سەر بەتورکیا نەک لاشەکانیان نەگەڕاندۆتەوە بەڵکو بێ‌ڕێزیان بەرانبەر لاشەی شەڕڤانان کردوەو پارچەکانی جەستەیان شێواندون و بەزەویدا ڕایانکێشاون. بەپێی ڕاپۆرتەکەی (مۆرنینگ ستار) خێزانی ئانا لەمانگی ئایاردا لەگەڵ بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دانیشتون و پرسیاری پێگەی لاشەی کچەکەیان لێکردوە. ئەو پێی ڕاگەیاندون کەهیچ زانیاریەکی «سەربەخۆ»یان بەدەست نەگەیشتوە لەسەر شوێنی شەهیدبونی ئانا و لاشەکەی و ئەو زانیاریەی بەردەستە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆری تورکیاوە دابینکراوە، تورکیاش لەئێستادا یەپەگە بەبەشێک لەپەکەکەو دەرەنجام تیرۆریست لەقەڵەمدەدات. تەنها بەڵێن کەوەریانگرت ئەوەبوو کە گەر خۆیان پێگەی لاشەکەی بدۆزنەوە ئەوا حکومەتی بەریتانیا ئەرکی هێنانەوەی لاشەکەی دەگرێتە ئەستۆ. بەڵگەی شوێنی لاشەی ئانایان پێدەگات، بەڵام حکومەتی بەریتانیا چی دەکات؟ لەمانگی حوزەیراندا خێزانی ئانا نامەیەکیان لەیەپەگەوە لەڕێگای پوری ئاناوە کە لەگەڵ شاندێکدا چوبوە ڕۆژئاوای کوردستان بەدەستدەگات کە پێگەی شوێنی شەهیدبونی ئاناو وێنەیەکی خانوەکەی لەخۆگرتبوو. دەستبەجێ نامەکە دەبەنە وەزارەتی دەرەوەو داوا دەکەن کە ڕێکخراوی (کۆچی سوری نێودەوڵەتی) ئاگاداربکرێنەوە کە تەنها ڕێکخراون ڕێگەپێدراون لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ ئەنجامبدەن. لەکۆتایی مانگی حوزەیراندا و دوای ١٠ ڕۆژ جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوەزارەتی دەرەوە وەڵامی خێزانەکەی ئانای دایەوە کە لەئێستادا ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی ڕێگای پێ‌نادرێت لەسوریاداو بەهۆی زۆری پشێویەکانەوە چالاکی هەبێت. هەرچەندە خێزانی ئانا داوایانکرد کە کاربکرێت تا فشاربکرێت بۆ ئەم کارە ڕێگا بەڕێکخراوەکە بدرێت لەلایەن تورکیاوە کە عەفرینیان بەدەستە تا لاشەی کچەکەیان بگێڕنەوە زێدی خۆی، تەنها وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەمەنەبوو «کاری بۆ دەکەین». لەکۆتاییدا، پوری ئانا کە خۆی چەند جارێک سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردوە بە ڕۆژنامەکە دەڵێت: «نەزانینی شوێنی لاشەی ئانا زۆر ئازاربەخشە. زۆر دەرونمان ڕووخاوە و بێ ئۆقرەین، نازانین ئانا خێرا مردوە یان خاو، بەئازار یان بێ ئازار، بە ترسەوە یان پڕ هیواوە، یاخود بەتەنیا بوە یان لەگەڵ هەڤاڵەکانی کەگیانی سپاردوە.» دەشڵێت کەڕۆیشتنی خاچی سوری نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی لاشەی ئانا جگە لەوەی ئارامی بۆ دڵی ئەوان دێنێت، ڕەنگە ڕێگا خۆشبکات تا ڕێکخراوی تر بچنە عەفرین و یارمەتی قوربانیانی تر بدەن.
هاوڵاتی: به‌ڕێزتان کاندیدى نه‌وه‌ى نوێن بۆ په‌رله‌مانى کوردستان، وه‌ک ژنێک ئه‌وله‌ویه‌ت به چ کارێک ده‌ده‌ن له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر چونه په‌رله‌مان؟ مژده مه‌حمود: ئه‌وله‌ویه‌تى کارکردنى من ئه‌وه‌یه ئیش بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین هه‌لى کار بۆ ژنان و گه‌نجان بڕه‌خسێنین به‌پێى ئه‌و پلان و به‌رنامه تۆکمه‌یه‌ى که‌نه‌وه‌ى نوێ دایناوه، چونکه خۆم هه‌م ژنم هه‌م گه‌نجم تێده‌گه‌م له‌بێکارى و ده‌رده‌سه‌رى ئه‌و دوو چینه، که دواى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نێک ئه‌خوێنیت چى که‌ئابه‌یه‌که بێکار بیت. هاوڵاتی: چ شتێکى نوێتان پێیه که‌جیاواز بێت له‌په‌رله‌مانتاره‌کانى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان؟ مژده مه‌حمود: جیاوازى ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌کانى پێشوو ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌وانه‌ى پێشوو بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌کرد خه‌ڵک بکه‌ن به‌مووچه‌خۆر ئێمه بڕوامان وانیه ئه‌وه چاره‌سه‌ربێ و هیچ موهیمیاتێکیشى تیا نیه که نه‌وتت فرۆشت یان بودجه‌ت وه‌رگرت تۆ ده‌ورى بانک ببینى و بیده‌یته‌وه به‌خه‌ڵک، به‌ڵکو ئێمه پێمان وایه ئه‌بێ خه‌ڵک ببێته خاوه‌ن بزنسى خۆى و پشت به‌خۆى ببه‌ستێ به‌پشتیوانى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌فکره‌ى بزنسیان هه‌یه، ئه‌وکات گه‌نج له‌برى ئه‌وه‌ى معاشێکى ٤٠٠ هه‌زارى هه‌بێ مانگانه خۆى ده‌توانێ پاره‌یه‌کى زۆر زیاتر په‌یدابکات و که‌سیش نه‌توانێ معاشى ببڕێت. هاوڵاتی: ئایا به‌رنامه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ده‌رکردنى یاساوه هه‌یه کارى له‌سه‌ن ده‌که‌ن؟ مژده مه‌حمود: به‌ڵێ ئه‌کید نه‌وه‌ى نوێ گرنگیه‌کى زۆرى به سێکته‌رى دادوه‌رى و یاسا داوه‌و له‌کارنامه‌ى پلانه ستراتیجیه‌که‌یدا گرنگیه‌کى زۆرى پێداوه‌و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بکه‌ین ئه‌وا کوردستان ده‌چێته قۆناغێکى تر‌و دادگا‌و دادوه‌ره‌کان به‌ته‌واوه‌تى سه‌ربه‌خۆ ده‌بن و یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر پرۆژه یاسایه‌ک له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئى تۆدا نه‌گونجێت، به‌ڵام نه‌وه‌ى نوێ بیه‌وێت ده‌نگى پێبدات ئایا له‌و کاته‌دا چ بڕیارێک ده‌ده‌یت؟ مژده مه‌حمود: ئێمه له‌گه‌ڵ بڕیارى خه‌ڵکدا ده‌بین و دڵنیاشین به‌رنامه‌ى حزبه‌که‌مان له‌گه‌ڵ داوا‌و خواستى خه‌ڵکدا دێته‌وه، نه‌وه‌ى نوێ بۆ خه‌ڵکه. هاوڵاتی: قه‌یرانێکى دارایى له‌هه‌رێمدا هه‌یه‌و داهاتى نه‌وت و ناوخۆ بونى هه‌یه، چۆن ئیش له‌سه‌ر دۆسیه ئابوریه‌کان ده‌که‌ن بۆ باشترکردنى ژیانى هاوڵاتیان؟ مژده مه‌حمود: ته‌بعه‌ن ئێمه پێمانوایه قه‌یرانى دارایى نیه قه‌یرانى ئیداره‌و عه‌قڵ هه‌یه له‌م وڵاته ئێمه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتبگرین ده‌زانین چى له‌و داهاتانه ده‌که‌ین، ئه‌وانه‌ى ئێستا وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن هه‌رێمى کوردستانیان کردووه به‌دوو به‌ش هه‌رلایه‌و بۆخۆى کوێخایه‌که‌و شه‌ڕیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کامیان زیاتر پاره کۆده‌کاته‌وه، ئه‌گینا کوردستان ئیداره‌یه‌کى باشى هه‌بێ که ئێمه پلانێکى زۆر باشمان هه‌یه ده‌توانین کوردستان ببه‌ینه قۆناغێکى زۆر باش. خۆى که‌قه‌یرانى داراییان دروستکرد به‌ئه‌نقه‌ست بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک مه‌شغول بکه‌ن به‌په‌یاکردنى قوتى رۆژانه‌وه که‌داواکاریه گه‌وره‌کانى گۆڕینى سیسته‌مى حوکمڕانى له‌بیر خه‌ڵک ببه‌نه‌وه‌و داواکارییه‌کان له‌چوارچێوه‌ى موچه‌و قوتى ڕۆژانه‌دا بێت. هاوڵاتی: پێتوایه کێشه ئابووریه‌کان کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى زیاتر کردووه، وه‌ک ژنێک چۆن ئیش له‌سه‌ر کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌یت؟ مژده مه‌حمود: که‌خه‌ڵک توشى ئه‌و قه‌یرانه بوو هه‌م کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان زیاد ده‌که‌ن وه‌ک دزى و شه‌ڕو ئاژاوه‌و کێشه‌ى خێزانی، بۆیه له هه‌موو دنیا که‌خه‌ڵک برسى ده‌کرێ یه‌کێک لێکه‌وته‌کانى ئه‌وه‌یه که‌ڕێژه‌ى ته‌ڵاق زیاد ده‌بێت و خێزانه‌کان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چن بۆیه که‌قه‌یرانى دارایى چاره‌سه‌رکراو ژیان گه‌ڕایه‌وه بارى ئاسایى ئۆتۆماتیکى به‌شێکى ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌رده‌بن که‌ئاماژه‌ت پێدان، که‌ئێمه پێمان وایه زۆر باش ده‌توانین ئیداره‌ى ئه‌م وڵاته بده‌ین و نه‌ک هه‌ر ژیانى ئاسایى ده‌گێڕینه‌وه به‌ڵکو واده‌که‌ین خه‌ڵک به‌ڕه‌فاهیه‌ته‌وه بژیت پشتیوان به‌خوا. هاوڵاتی: به‌شێک له‌کاندیده‌کان به‌ڵێنى هه‌لى کار ده‌ده‌ن به‌گه‌نجان، ئایا بۆ گه‌نجان چ به‌رنامه‌یه‌کتان هه‌یه تاسه‌رمایه‌ى مرۆیى هه‌رێم سوودى لێوه‌ربگیرێت؟ مژده مه‌حمود: ته‌بعه‌ن له‌هه‌موو دنیا گه‌نجان سه‌رچاوه‌یه‌کى مرۆیى گه‌وره‌ن وه‌ک پێشتریش وتم ئێمه پلانێکى ستراتیجیمان هه‌یه له‌چوارچێوه‌ى کتێبێک‌دا که‌گرنگى زۆر به‌ئابورى به‌هێز ده‌دات، ده‌مانه‌وێت گه‌نج له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێ پشتى بگریت و بیکه‌یت به‌خاوه‌ن بزنسى خۆى که‌وه‌ک له‌به‌رنامه‌ى ئینتیخابیشماندایه گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرینه ده‌ست ده‌توانین ١٥٠ هه‌زار هه‌لى کار بڕه‌خسێنین له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا. هاوڵاتی: ئه‌و به‌ڵێنه‌ى ده‌یده‌ى به ده‌نگده‌رانت ئاماده‌ى له‌په‌رله‌مان کارى له‌سه‌ر بکه‌یت؟ ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بوویت و گله‌یى ده‌نگده‌رانت له‌سه‌ر بوو ئاماده‌ى ده‌ستکله‌کاربکێشیته‌وه؟ مژده مه‌حمود: من پێم وایه هه‌ر په‌رله‌مانتارێک به‌رپرسه به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره‌و خه‌ڵکى که‌ده‌نگى پێده‌دات، بۆیه پێویسته په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بێت و دانه‌بڕێت لێیان ئه‌وکات ناشتوانێ ئه‌وه‌ى وتویه‌تى ئیشى بۆ نه‌کات به‌ڵێ ئاماده‌م له‌کاتێکدا که‌بزانم ناتوانم ئیش بکه‌م. هاوڵاتی: له‌خوله‌کانى پێشوى په‌رله‌ماندا رۆڵى په‌رله‌مان لاواز بوو نه‌یتوانى متمانه له‌وه‌زیرێک وه‌ربگرێته‌وه سه‌ره‌ڕاى کێشه‌کان، ئایا کار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌که‌ن؟ مژده مه‌حمود: هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان زۆر ئه‌کتیڤ بێت، چونکه تاپه‌رله‌مان نه‌توانێ ئه‌کتیڤ بێت و چاودێرى و لێپرسینه‌وه له‌به‌رپرسه‌کان نه‌کات گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام ده‌بێت، پشتیوان به‌خوا کارێک ده‌که‌ین وه‌ک پێشوو لانى که‌م په‌رله‌مان جێى وێنه‌کێشان نه‌بێت و جێى لێپرسینه‌وه‌و ڕه‌قابه بێت هاوڵاتی:وه‌ک ده‌زانین خه‌ڵکى رانییه‌ن، چى ده‌که‌یت بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ناوچه‌که‌تان؟ مژده مه‌حمود: ڕانیه شارێکه سروشت جوانى کردوه نه‌ک حکومه‌ت چونکه سروشتێکى یه‌کجار جوانى هه‌یه‌و له‌مه‌جالى سیاحه زۆر به‌رفراوانه، کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى لانى که‌م ئه‌و مه‌نتیقه‌یه بکه‌ین به ناوچه‌یه‌کى گه‌شتیارى گه‌وره، ئه‌وکات ناوچه‌که له‌ڕووى ئابوریشه‌وه گه‌شانه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه.