شەعبان ڕەئوف نزیکبونەوەی بەهار و نەورۆز دوکانی قوماشی جلوبەرگی کوردی عوسمان ئەحمەدی گەرمکردووە، دوای چەند ساڵێک سارد و سڕی بەهۆی خراپی دۆخی دارایی هاوڵاتییانەوە. عوسمان کە لە سلێمانی دوکانی فرۆشتنی قوماشی هەیە کە لە چین و هیندستان و تورکیاوە هاوردەیان دەکات، چاوی لەوەیە ئەمساڵ قەرەبووی بێ بازاڕی چەند ساڵی رابردووی بکاتەوە و قازانجێکی باش بکات. عوسمان وتی «ئەمساڵ بەبەراورد بەسێ چوارساڵی ڕابردوو بازاڕمان باشترە هۆکارەکەشی باشبونی دۆخی ئابوری فەرمانبەران و سەقامگیریی دۆخی سیاسییە». وتیشی «ساڵی 2009 تاوەکو 2012 بازرگانەکان قاتی حازرکراویان لەچینەوە دەهێنا، کە بازاڕی قوماشی ئێمەی زۆرسست کردبوو، بەڵام نەجاحەتی نەهێنا چونکە بەپێی خواستی خەڵک نە دە دوورا، بۆیە بازاڕی ئێمە باشتر بووە». بەبڕوای ئەو دوکاندارە، ئەگەر کارگەی درووست‌کردنی قوماش لە هەرێمی کوردستاندا هەبوایە کارێکی باش بوو، بە نرخێکی کەمتر قوماش دەفرۆشراو جلوبەگری لێ دروستدەکرا. «ئەگەر حكومەت هاوکارمان بێت و دەعمی مادیمان بکات لە هێنانی کارگەی دروستکردنی قوماش بۆ هەرێمی کوردستان زۆرباش دەبێت، لەبەرئەوەی ساڵانە پارەیەکی زۆر دەڕواتە دەرەوە بۆکڕینی قوماش، ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێت لەسەرمان». ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەهارو نەورۆزدا، بازاڕەکانی تایبەت بەفرۆشتنی قوماش و جلوبەرگی کوردی و دوکانی بەرگدرووەکان پڕدەبن لەو کەسانەی کەدەیانەوێت جلوبەرگی کوردی بکڕن. ژنان و کچان زۆرترینی ئەو کەسانەن کە چەند مانگێک پێش هاتنی بەهار قوماش دەکڕن و بەپێی خواستی خۆیان لەلای بەرگدروەکان بە دورینی دەدەن، تا لەکاتی هاتنی نەورۆزدا لەبەری بکەن. عەتا حاجی ڕەجەب بازرگانی قوماش وتی «ئێمەی بازرگانان و بەرگدورەکان هەموو ئەمەلێکمان مانگی دوو بۆ سێیە، بەڵام هێشتا بازاڕمان زۆرباش نییە». ئاماژەشی بەوەکرد ساڵانە بە ملیۆنەها دۆلار دەچێتە دەرەوە بۆ کڕینی قوماش، «چین و هیندستان سەرچاوەی ژیانی هەموو کوردستانن بۆ قوماش، ئەگەر ئەو کارگانە بهێنینە کوردستان، داهاتێکی باش بۆ کوردستان و حکومەت دەگەڕێتەوە». عەتا حاجی ڕەجەب وتیشی «لەئێستادا ناتوانین ئەو کارگانە بهێنین چونکە پێویستی بە کولفەیەکی زۆر هەیە، هیوادارم لەچەند ساڵی داهاتودا بەهاوکاری حکومەت ئەوکارگانە بهێنینە هەرێمی کوردستان، چونکە داهاتێکی باش دەگەرێتەوە و هەلیکاری زیاتریش بۆ هاوڵاتیان دەڕەخسێت».. ساڵانە لە رۆژانی نەورۆزدا چەندین ئاهەنگ سازدەکریت کە تێیدا هاولاتیان بە جلی ئاڵ و واڵای کوردەیەوە زیاتر لەهەرکاتیکی تر دەردەکەون. لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان چەندین جۆری جلوبەرگ بە کوالێتی جیاجیا خراونەتەڕوو، کڕیاران هەریەکەیان بە پێی خواستی خۆیان دەیانکڕن، کە نرخەکانیان بەپێی کوالیتیان جیاوازە. هەستیار بەختیار کوتاڵ فرۆش بە هاوڵاتى وت «تاڕادەیەک بازاڕمان فەرقی کردووە لەچاو ساڵانی پێشودا، بازاڕی ئێمە بەستراوەتەوە بەمووچەوە، ئەگەر حکومەت مووچە بەفەرمانبەران بدات، ڕاستەوخۆ بازاڕی ئێمە جوڵەی تێدەکەوێت». وتیشی «ساڵانی ڕابردوو هاوڵاتیان خواستیان لەسەر کوالێتی باشی قوماش بوو، بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوە کێشەیان نییە، کوالێتی چۆنبێت تەنها کەمێک ڕەونەقی هەبێت، دەڵێن بۆ دووسێ جارە لەبەری دەکەین، بۆ پارەیەکی زۆری پێبدەین لەم قەیرانەدا». «بازاڕی ئێمە بەزۆری لەمانگی دوو بۆ سێدایە کەئێستا نزیک بووینەتەوە لە وەرزی بەهارو نەورۆز، بازاڕیشمان هێشتا بەو ئاستە باشە نییە، کەچاوەڕێمان دەکرد.» هەستیار ئاماژەی بەوەکرد، پێش هاتنی قەیرانی سیاسی و ئابوریی کەمووچە باش بوو لەکاتی خۆیدا دەدرا، هاوڵاتیان لەمانگی 11 وە دەهاتن قوماشیان دەکڕی دەیانبردە لای بەرگدروو بۆ ئەوەی حازربێت بۆیان بۆ گەشت و جەژنی نەورۆز. بەشێک لە هاوڵاتیان هەر لە ئێستاوە قوماشیان کڕیوە و بردویانەتە لای بەرگ دروو بۆ ئەوەی لە نەورۆزدا بتوانن بە جلوبەرگی کوردییەوە ئاهەنگ بگێڕن و جلوبەرگەکانیان بۆ ئەو کاتە ئامادەبێت. سەرکەوت جەبار دانیشتووی سلێمانی وتی «پۆشینی جلوبەرگی کوردی لەوەرزی بەهاردا تاموچێژێکی تایبەتی خۆی هەیە، ماوەی مانگێکە جلم بەدورین داوە بۆ مانگی سێ، لەبەرئەوە بەرگدورەکە پەلەپەلی تیانەکات، جوان بیدورێ». وتیشی «ئەو قوماشانەی کەهاوڵاتیان دەیکڕن بە مەرجی ئەسڵ دەیکڕن، بەڵام بەوشێوەیە دەرناچێت، بۆیە پێویستە حوکمەت چاودێرێکی باش لەسەر دوکاندارو بازرگانەکان دابنێت، چونکە زەرەرمەندی سەرەکی هەر هاوڵاتیانن». زۆرتر لە دوکاندارەکانی فرۆشتنی قوماش، ئێستا بەرگ درووەکان سەرقاڵن و بەشەو و رۆژ خەریکی کارکردنن بۆ دورینی جلوبەرگی هاوڵاتیان. سامان حسێن بەرگدرووی جلی کوردیی بە هاوڵاتى وت «کەمێک بازاڕمان جوڵاوە و باشبوە بەبەراوورد بە پارو پێرار، بەڵام قازنجێکی وای لێناکەین کەبژێویمان باش بکات، لەبەرئەوەی حکومەت پارەی کارەباو ساڵانەی دووکانی زیادکردووە». وتیشی «پێویستە حکومەت پێداچونەوە بەم سێکتەرانەدا بکات، لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا پلان و ستراتیژ دابنێت نەک لەبەرژەوەندی خۆیدا». لیژنەی باڵای ئامادەكاری مەڕاسیمی نەورۆز بۆ ئەمساڵیش ئامادەكارییەكانیان دەستپێكردووە و هەوڵدەدەن مەراسیمێكی جیاواز لەساڵانی پێشتر بۆ نەورۆز سازبدەن. جگە لەوەی بۆ ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی پێشتر مەڕاسیمی سەرەكی لە گردی مامە یارە بەڕێوەدەچێت و لەوێ ئاگر دەكرێتەوە، هەروەها كۆمەڵێك چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن.
ھاوڵاتی دوای چوار ساڵ جموجۆڵ لە عێراق دەستیپێکردووە بۆ رێکخستنەوەی کاری حزبەکان و کۆتایی ھێنان بە "فەوزای حزبەکان"، لەکاتێکدا تادێت ژمارەی حزبەکان ڕوو لە زیادبوونن کە بەشێکی زۆریان خاوەنی ھێزی چەکداریشن. لەدوای شەڕی داعش و دامەزراندنی حەشدی شەعبی بە فەتوایەکی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، بەدەیان حزبی سیاسی دروستبوون بەبێ چاودێری و لەدەرەوەی یاسای حزبەکان، کە ھەریەکەیان خاوەنی ھێزی چەکداری تایبەت بەخۆیەتی. بەشی زۆری ئەو حزبانە لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٢ی ئایاری ساڵی رابردوودا بەشداریان کرد و بەشێکی کورسییەکانی پەرلەمانیان بەدەستھێنا، کە بەشێک لەوانەیان چوونە پەرلەمان پێشتر فەرماندەی سەربازی بوون. لەچەند رۆژی رابردوودا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە پەرلەمان کرد کاربکات بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای تایبەت بە حزبەکان کە لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٥ لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا. داواکەی کۆمسیۆن بۆ گۆڕانکاریکردنە لە ١٢ ماددەی یاساکە، کە دیارترینیان بریتییە لە رێکاری تایبەت بە تۆمارکردنی حزبەکان و بەدواداچوون بۆ کاری حزبەکان لە پێناو ئاگاداربوون لە کارەکانیان. رزگار حەمە محێدین جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ھاوڵاتی راگەیاند، دەیانەوێت گۆڕانکاری لە یاسای حزبەکاندا بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیارەکانیان رادەستی پەرلەمانی عێراق کردووە. وتیشی "دەمانەوێت لەرێگەی گۆڕانکارییەکانەوە، چاودیری حزبەکان و داراییان و بارەگا و شوێنەکانیان و ئەندامەکانیان زیاتر بکەین و کاری حزبەکان زیاتر رێکبخەینەوە". لەبارەی ئەوەی گۆڕانکارییەکان داماڵینی حزبەکان لە چەک و گروپی چەکداری دەگرێتەوە، رزگار حەمە محێدین باسی لەوەکرد، ئەو ھێزانەی کە لە عێراقدا ھەن پەرلەمان خۆی دانی پێدا ناون، وەکو ھێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، ھەر ھەوڵێک لەو بارەیەوە پێویستە پەرلەمان خۆی ھەنگاوی بۆ بنێت. بەشێکی دیکەی ئەو گۆڕانکارییانەی کە کۆمسیۆن داوایدەکات تایبەتە بە ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی مەرجدار بە قەوارە و حزبەکان تا ئەوکاتەی رێوشوێنە یاساییەکان بۆ تۆمارکردنیان لە فەرمانگەی تایبەت بە حزبەکان لە کۆمسیۆن تەواو دەکەن. پێش ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئایاری ٢٠١٨ کۆمسیۆن مۆڵەتی مەرجداری بە ٢٠ حزب بەخشی و بەخشران لە میکانیزمەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی حزبەکان، بۆ ئەوەی رێگەیان پێبدرێت بەشداری ھەڵبژاردن بکەن. بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠٠ حزب لەلایەن فەرمانگەی تایبەت بە حزبە سیاسییەکانەوە مۆڵەتیان پێدراون و ماوەی پێدانی مۆڵەتیش بە حزبەکان بۆ تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکانیان تا سێی ئازاری ئەمساڵ درێژکراوەتەوە. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، لەو ژمارەیە زیاتر لە ھەشتا حزبیان لەسەر بنەمای ئاینی و نیشتیمانی و ناوچەیی و مەزھەبی دامەزرێنراون، بەبێ ئەوەی بەشێکیان بنەما پێویستییەکانی تایبەت بە حزبەکانیان تێدا بێت وەک ئەوەی کە یاسا دیاریکردووە. تا ئێستا دیار نییە پەرلەمان کەی پرسی گۆڕانکارییکردن لە یاسای حزبەکان تاوتوێ دەکات کە ئێستا لەپشووی وەرزیدایە و شەشی مانگی داھاتوو دەستبەکارەکانی دەکاتەوە. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نەیشاردەوە کە دۆخی حزبەکان لە عێراق بەتایبەتی دوای شەڕی دژی داعش "فەوزا"ی تێکەوتووە و پێویستە رێکبخرێتەوە. وتیشی "تائێستا ئەو پرسە نەھاتووەتە پەرلەمان، ھەرکات خرایە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی پەرلەمانەوە تاوتوێی دەکەین، بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە یاسای حزبەکاندا بکرێت". جموجۆڵەکان بۆ گۆڕانکاری لە یاسای کاری حزبەکان ھاوکاتە لەگەڵ ناکۆکی نێوان فراکسیۆن و حزبە سیاسییەکان لەسەر چەندین پرس، لەناویاندا ئەو وەزیرانەی حکومەت کە ھێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە، لەگەڵ پرسی مانەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق کە مشتومڕی دروستکردووە. سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە ھاوڵاتی راگەیاند، وروژاندنی پرسی گۆڕانکاری لە یاسای حزبەکان پەیوەندی بە ململانێی نێوان فراکسیۆن و لایەنە شیعییەکانەوە ھەیە، بەتایبەت ئەوانەی کە خاوەنی باڵی سەربازین و سەر بەھێزە جیاجیاکانی حەشدی شەعبین. بەپێی یاسای حزبەکان، ھیچ حزبێک بۆی نییە ھێزی تایبەت بەخۆی ھەبێت، بەڵام لە عێراق بەشێکی زۆر لە حزبەکان خاوەنی ھێزی چەکداران، کە بەشێکی زۆر لە ھێزەکان لەلایەن پەرلەمان و حکومەتەوە بەفەرمی ناسێنراون. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، لەرێگەی وروژاندنی ئەو پرسەوە، فراکسیۆنە شیعییە رکەبەرەکان دەیانەوێت فشار لەسەر یەکتری دروستبکەن، بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکانی خۆیان. پێشنیارەکانی کۆمسیۆن ھەروەھا گۆڕانکاریکردن دەگرێتەوە لە رێوشوێنەکانی پەیوەست بە دیاریکردنی چارەنوسی دەستەی دامەزرێنەرانی حزبەکان، لەدوای تەواوکردنی رێوشوێنەکانی پەیوەست بە ئەنجامدانی یەکەم کۆنگرەوە لەلایەن دەستەی گشتی یەوە. بەشێکی تر لە گۆڕانکارییەکان کە کۆمسیۆن داوایکردووە، تایبەتە بەبەرزکردنەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی داوای دامەزراندنی حزب دەکەن بۆ پێنج ھەزار کەس لە پێنج پارێزگای جیاواز کە پێویستە واژۆ بکەن لەو بارەیەوە، لەکاتێکدا یاساکەی ئێستا باسی لە دوو ھەزار کەس لە سێ پارێزگا کردووە. تا ئیستا فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کە نوێنەرایەتی حزبە سیاسییەکان دەکەن ھەڵوێستی روونی خۆیان لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە یاسی رێکخستنی کاری حزبەکان دەرنەبڕیوە. جوان ئیسحان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، ھێشتا بەفەرمی ھیچیان لەو بارەیەوە پێنەگەیشتووە تا ھەڵوێستی خۆیان لەو بارەیەوە روونبکەنەوە. وتیشی "بەڵام زۆربەی کەرتەکان لە عێراق پێویستیان بە رێکخستنەوە ھەیە و ئەگەر پرسێکی لەو جۆرە بێتە پەرلەمان تاوتوێی دەکەین". بەمەبەستی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکان، رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لە ھۆڵێ دەستوری پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، کە لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش ئامادەبوون تێیدا. کۆمسیۆن پێشنیاری ئەوەشیکردووە کە بە رێژەی لەسەدا ١٠ ھاوکاریی دارایی حزبەکان بکرێت، لەگەڵ لەسەدا ٣٠ بۆ حزبەکانی بەشدار لە ھەڵبژاردن و لەسەدا ٦٠ بۆ حزبە براوەکانی ھەڵبژاردن، بەپێی بەدەستھێنانی رێژەی دەنگەکانیان نەک کورسییەکانیان لە پەرلەمان. بەپێی یاساکەی ئێستا، وەرگرتنی پارە لەلایەن حزب و رێکخراوە سیاسییەکانەوە قەدەغەکراوە لەھەر حزب و رێکخراو و کۆمەڵە یان رێکخراو یان کەسێک یان لایەنێکی بیانی، تەنھا بە رەزامەندی فەرمانگەی حزبەکان نەبێت کە سەر بە کۆمسیۆنە. پێشنیارەکانی کۆمسیۆن ھەروەھا گرەنتی بەشداری ژنان و گەنجانی لەحزبەکان و پرسی رێگریکردن لە رەوایی پێدان بە فکری حزبی بەعس لەخۆ گرتووە، لەلایەن حزبەکانەوە. ئەمە یەکەمجار نییە ھەوڵی ھەموارکردنی یاسای حزبەکان لە عیراق دەدرێت، ساڵی ٢٠١٦ تەیاری دیموکراتی تانەیەکی لەبەردەم دادگای فیدراڵی دژ بە یاساکە تۆمارکرد و بەشێک لە بەندەکانی یاساکەی بە نادەستوری ناوبرد.
هاوڵاتی، دیمەن ئیسماعیل شانیا ئەگەرچی نابینایە بەڵام نەبۆتەهۆی رێگری لەحەزو ئارەزوەکانی، لەخوێندن دا بەهۆی زیرەکی هەمو ساڵێک پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێ. شانیا فایەق، تەمەن 14 ساڵ کچێکی دانیشتوی قەزای سەیدسادقە، خوێندکاری پۆلی 9 یە لەقوتابخانەی ئاشکانی بنەرەتی، لەتەمەنێکی مناڵیەوە چاوەکانی لەدەستداوە. شانیا لەتەمەنی 7 مانگیەوە وەرەمێ لەسەر چاوی دروستبوو، دوای بردنی بۆ تاران و سلێمانی و بەغداو تکریت، هەموو دکتۆرەکان یەک وەڵامیان داوەتەوە ئەویش ئەوە بوە کەچاوەکانی نەک لەدەستدەدات، بەڵکو دەمرێت. شانیا لەڕێگەی میمۆری دەنگیەوە دەخوێنێت کە تایبەتە بەنابیناکان، کە میمۆریەکە هەموو ئاستێکی خوێندنی تێدایە، شانیا بە هاوڵاتی وت «بە میمۆری بەرنامەی دەنگی لەکتێبخانەی دەنگی لەوێدا کتێبەکان دەهێنم و گوێی لێدەگرم» جگە لەوەش مۆبایل و فەیسبوک بەشێوازێکی زۆرباش بەکاردێنێت ئەوەش هەر لە رێگەی بەرنامەی دەنگیەوە. هەموو ساڵێک لەسەر ئاستی قوتابخانەکەی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە ئەمساڵیش تێکرای نمرەکانی 100 بون، ئەو ئێستا بۆتە جێگەی شانازی مامۆستاکانی لەماڵەوەش زۆر بەباشی دەتوانێ کاروباری خۆی بەڕێوەببات بەبێ یارمەتیدانی کەس. حەپسە ساڵح، دایکی شانیا بە رۆژنامەی هاوڵاتی وت «شانیا شوێنەکان شارەزایە پێویستی بەهاوکاری کەس نیە « وتیشی «بەڵام وەکو هاوکاریەک بۆی هەمیشە ماڵەوە کۆکراوەتەوە تاکو لەکاتی رێکردن پێی بەر هیچ شتێک نەکەوێت» لەکاتی رۆشتنیشیدا بۆ قوتابخانە هاوڕێکانی هاوکاری دەکەن، ئاسودە هاوڕێیەکی ئەوە بە هاوڵاتی وت «کاتێک دەڕۆین بۆ خوێندنگە پێکەوەین، هەمیشە ئاگاداری دەبین». ئاسودە ماوەی سێ ساڵە هاوڕێی شانیایە زۆرجار یارمەتی شانیای داوە کاتێک میمۆری و ریکۆردی مۆبایلەکەی تێکچوون. ئاسۆ ئەبوبەکر، مامۆستای شانیا بە هاوڵاتی وت «لەکاتی تاقیکردنەوە پرسیارەکانی بۆ دەخوێنینەوە، ئەویش دواتر وەڵام دەداتەوە، ئێمە لەسەر وەڵامەکانی نمرەی بۆ دادەنێین». ئەوەی شانیا حەزی لێیە ئەوەیە کە لەداهاتوودا کاری وەرگێڕان بکات، لەزمانیەوە بۆ زمانەکانی تر.
ئارا ئیبراهیم بزووتنەوەی گۆڕان جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم و یاریدههدرێکی سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ چاکسازى، لەگەڵ سێ وەزارەت و چوار بریکارو دەستەیەک وەردەگرێت لەکابینەی نۆیەمی حکومەتدا. به‌پێى رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێ، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وەزارەتەکانی دارایى و ئابوورى، بازرگانى و پیشه‌سازى، کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌سته‌ى سندوقى داهاته نه‌وتیه‌کان وەردەگریت له‌گه‌ڵ چوار بریکارى هەریەکە لە وه‌زاره‌ته‌کانى ( ناوخۆ، کاره‌با، په‌روه‌رده، شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه)، هەروەها له‌گه‌ڵ له‌سه‌دا دوانزه‌ى راوێژکارو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییەکان. هه‌روه‌ها گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى په‌رله‌مانی به‌رکه‌وتووه. ئەو پۆستانەی دوای ڕێکەوتنێکی 18 خاڵیی نیوان گۆڕان و پارتی هات که لە 18ى شوباتدا واژۆکرا، تایبه‌ت به به‌رنامه‌ى حکومه‌ت و پۆسته‌کانیان به پێى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن. جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌کاتى واژۆکردنى رێکه‌وتنه‌که‌دا به‌میدیاکانى راگه‌یاند که هیوادارن ئه‌م رێکه‌وتنه به‌ته‌واوى جێبه‌جێبکرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌شدارى حکومه‌ت بکه‌ن له‌ده‌ورى کابینه‌ى نۆیه‌م کۆببنه‌وه تا پێکه‌وه چاکسازى و سه‌قامگیرى دروستبکه‌ن. ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌که نه‌یویست ناوى بهێنرێت، ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که زیاتر له 430 که‌س C.V یان پێشکه‌ش به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کردووه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌کان که به‌رکه‌وته‌ى بزوتنه‌وه‌که‌یه. ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که له‌لایه‌ن جڤاتى نیشتمانى و گشتییه‌وه که ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندن سه‌رپه‌رشتى ده‌کات C.V له‌مانگى ئازاردا تاوتوێ ده‌کرێت و که‌سى شیاو‌و شایسته و لێهاتوو دیاریده‌کرێن بۆ پۆسته‌کان. به‌پێى زانیارییه‌کانى ھاوڵاتی که له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى جیاوازى بزوتنه‌وه‌که‌وه ده‌ستى که‌وتووه، ناوى به‌شێک له کانیده پێشنیارکراوه‌کان تاوتوێ ده‌کرێت به‌تایبه‌ت پۆسته هه‌ستیاره‌کان. مسته‌فا سه‌ید قادر، بۆ جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم، جه‌لال جه‌وهه‌ر یان شۆڕش حاجى بۆ یاریدههدرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ سه‌رۆکى کۆمیته‌ى چاکسازیی که له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێکده‌هێندرێت. هەروەها ئاوات شێخ جه‌ناب ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى و به‌رپرسى دارایى گۆڕان له‌گه‌ڵ سه‌ردار قادر بۆ وه‌زیرى دارایى. دانا عه‌بدولکه‌ریم بۆ وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن، کوێستان محه‌مه‌د بۆ بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده یان وه‌زیرى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى که گۆران مه‌به‌ستێتى ژنێک بباته نێو ئهنجومەنى وه‌زیرانه‌وه. هاوکات، بایه‌زید حه‌سه‌ن که ماوه‌ى هه‌شت ساڵ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه له لیژنه‌ى وزه بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سندوقى داهاته نه‌وتى و گازییه‌کان یان بۆ بریکارى وه‌زیرى کاره‌با. به‌پێى به‌دواداچونى ھاوڵاتی، له‌نێو جڤاتى نیشتمانى و جڤاتى گشتى داوایان لێکراوه خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ پۆسته‌کانى حکومه‌ت. هه‌ریه‌ک لهوهزارهتهکانى ناوخۆ‌و شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارو کاره‌با و په‌روه‌رده بۆ پارتى یهکلایبونهتهوهو پارتى ده‌یه‌وێت گۆڕان بریکارى ئه‌و وه‌زاره‌تانه وه‌ربگرێت که لاى خۆیه‌تى نه‌ک لاى یه‌کێتى. جڤاتى نیشتمانى ئه‌و رۆژه‌ى ده‌نگى دا بهڕێکهوتنهکهى له‌گه‌ڵ پارتیدا که‌متر له‌په‌نجا ئه‌ندامى جڤات ئاماده‌بوونه‌و پێنج ئه‌ندام ئاماده‌نه‌بوون ده‌نگى پێ بده‌ن ئه‌وانه‌ش هه‌ریه‌ک له(مه‌لا فه‌رمان، عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف، عه‌بدولره‌حمان موهه‌ندیس، ئه‌حمه‌د عه‌زیز، جه‌بار عه‌لى خورماتوو). له‌لایه‌کى دیکه‌وه، ئه‌ندامێکى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو لاى پارتى مه‌له‌فى نه‌وت و پێشمه‌رگه‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه خه‌تى سوره ئه‌وه‌شى به‌شدارى حکومه‌ت ده‌کات ده‌بێت «شوێنکه‌وتووى سیاسه‌تى پارتى بێت». پێشی وابوو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان «ناتوانێت سه‌رکه‌وتوو بێت له‌چاکسازى ئیدارى و داراییدا به‌تایبه‌ت له‌پرسى شه‌فافیه‌ت و به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیدا».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى دڵنیایى ده‌دات که به‌هۆى ناکۆکییه‌کانیانه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى هیچ گرژییه‌ک روونادات و حزبه‌که‌ى سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێکه‌وتنى سیاسیان له‌گه‌ڵ پارتى به گفتوگۆى ئارام به‌رێوه‌بچێت. سامان گه‌رمیانى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌ختده‌کاته‌وه بێجگه له که‌سایه‌تیه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مریکییه‌کان نێوه‌ندگیرى ده‌که‌ن و ده‌شڵێت «خۆشمان ده‌مانه‌وێت وه‌زعه‌که ئارام بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆکان ده‌ستپێبکاته‌وه«. گه‌رمیانى پێشیوایه، پارتى په‌شیمان بۆته‌وه له رێککه‌وتنى 5ى شوباتداو یه‌کێتیش به به‌رپرس نازانێت که لایه‌نێک واژۆى رێکه‌وتنى کردووه‌و نه‌هاتۆته پێشه‌وه و سازش له پرسی که‌رکوک ناکه‌ن. هاوڵاتى: یه‌کێتى به‌دیلى چیه پاش ئه‌وه‌ى رێکه‌وتنى 5ى شوبات له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى سه‌رى نه‌گرت؟ سامان گه‌رمیانى: ئێمه به‌شداریمان نه‌کردووه له‌کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان و هه‌موو خه‌ڵک ده‌زانێت، یه‌کێتیش به‌رپرس نییه له‌وه‌ى که لایه‌نێک ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى واژۆ کردووه‌و نه‌هاتۆته پێشه‌وه. هاوڵاتى: نێوه‌ندگیرى هه‌یه له‌نێوان ئێوه‌و پارتیدا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى دانوستان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه؟ سامان گه‌رمیانى: ئاگادارین نێوه‌ندگیرى هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مریکییه‌کانه‌وه، ئێمه وه‌ک یه‌کێتى هیچ وه‌ڵامێکمان نه‌بووه و ته‌نها وتومانه له 5ى شوباتدا واژۆ له‌سه‌ر رێکه‌وتنێک کراوه حه‌ق نییه که ئیمزات له‌سه‌ر شتێک کرد په‌شیمان ببیته‌وه. هاوڵاتى:ئایا به‌بێ پارتى ده‌توانن پارێزگارى که‌رکوک یه‌کلایی بکه‌نه‌وه؟ سامان گه‌رمیانى: ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌زعه‌که ئارام بێت و به ئارامى گفتوگۆ بکه‌ین تا بتوانین گوێبیست بین و نامانه‌وێت ته‌شه‌نوج دروست بکه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌وزوعه چاوه‌رێ ده‌که‌ین بزانین وه‌ڵامه‌کان چى ده‌بن. هاوڵاتى: پارتى ده‌ڵێت که‌رکوک داگیرکراوه تا ئه‌وه چاره‌سه‌رنه‌کرێت پرسى پارێزگار یهکلایناکرێتهوه، ئه‌ى چۆن له پێنجى شوباتدا به‌ڵێنیانداوه به‌ئێوه؟ سامان گه‌رمیانى: ئێمه مه‌وقیفى خۆمان هه‌بووه و روونه و نامانه‌وێت هیچ لایه‌نێک ئیستفزاز بکه‌ین با چاوه‌رێ بین، ده‌مانه‌وێت که رێکه‌وتنى سیاسى کرا به‌و رێکه‌وتنه چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ده‌کرێت، به‌بێ رێکه‌وتنى سیاسى سیقه نابێت له‌کاره‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بین. هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت هه‌ریه‌ک له عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵ و محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کى دیکه نێوه‌ندگیرى ئێوه‌و پارتى ده‌که‌ن؟ سامان گه‌رمیانى: دیاره خۆت ده‌زانى یه‌کێتى ژماره‌یه‌کى زۆر قورسه‌و ئه‌و که‌سایه‌تیانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گفتوگۆکان به‌رده‌وام بێت ئه‌و وه‌زعه ئارام بکه‌نه‌وه. ئێمه‌ش خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌زعه‌که ئارام ببێته‌وه‌و به هێمنى بڕوا‌و نامانه‌وێت ته‌شه‌نوج رووبدات تا به‌ئارامى له‌یه‌کتر تێبگه‌ین له‌گه‌ڵ پارتیدا و داواکارییه‌کان پێشکه‌ش بکه‌ین، مه‌به‌ستى یه‌کێتى ئه‌وه‌یه که پرۆسه‌ى دیموکراسى له‌کوردستاندا به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو به‌رێوه‌به‌رین، نه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک که لایه‌نێک خۆى به‌وه بزانێت خاوه‌ن هێزو ده‌نگى زۆره لایه‌نه‌کانى تر ته‌همیش بکات. ته‌همیش کردن زه‌ره‌رى پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى هه‌م نێو ماڵى کورد هه‌میش وه‌زعى سیاسى له‌هه‌رێم و ناوچه‌که هه‌م له‌به‌غداش رووبه‌رووى شکست ده‌بێته‌وه، ئێمه تا ئێستاش به‌و شێوازه ئیش ده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئارام بین و لایه‌نى به‌رامبه‌ریش تێبگات هیچ شتێکان نه‌کردووه غه‌یرى ئه‌وه‌ى وتومانه له 5ى شوباتدا رێکه‌وتنه‌که جێبه‌جێ بکرێت و وهسیقهیهکه له‌نێوانماندا هه‌بێت، رێکه‌وتنه‌که گونجاوه بۆ پرۆسه‌ى سیاسى له‌هه‌رێمى کوردستان و پێکه‌وه کارکردن. هاوڵاتى: که‌رکوک به‌لاى یه‌کێتیه‌وه تا چه‌ند گرنگه که به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى نه‌کرد؟ سامان گه‌رمیانى: که‌رکوک ئه‌ساسه بۆ ئیتفاقى سیاسى، روونه بۆ هه‌موو لایه‌ک و به‌کورتى ته‌نازولى لێ ناکه‌ین. هاوڵاتى: له‌نێو لایه‌نه‌کاندا باس له عوسمان حاجى مه‌حمود ده‌کرێت وه‌ک که‌سێکى بێلایه‌ن بکرێته پارێزگارى که‌رکوک؟ ئایا یه‌کێتى ئه‌مه‌ى قبوڵه؟ سامان گه‌رمیانى: ئێمه له رێکه‌وتنى سیاسیماندا له رۆژى 5ى شوبات هه‌موو شته‌کان باسکراوه‌و روونه لاى پارتى. کاک عوسمان هاوڕێمه‌و هه‌موو کات به‌براى خۆمى ده‌زانم هه‌موو مێژووى پێشمه‌رگایه‌تیمان پێکه‌وه بووه، به‌ڵام ئه‌مه مه‌وزوعى یه‌کێتى و رێکه‌وتنى سیاسییه. هاوڵاتى: راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى 18ى شوباتى مه‌کته‌بى سیاسى چۆن ده‌خوێنیته‌وه پاش کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان؟ سامان گه‌رمیانى: راگه‌یه‌ندراوێکى زۆر باش بووه که مه‌کته‌بى سیاسى ده‌ریکردووه‌و هه‌موومان یه‌ک بووین و له‌وه‌تى یه‌کێتى هه‌یه قه‌ت ئه‌وه‌نده یه‌ک نه‌بووین.
وه‌رگێڕانى: شایى یاسین توێژینه‌وه‌یه‌کى زانستى که له‌زانکۆى بێرمه‌نگه‌هام ئه‌نجامدراوه ئه‌وانه‌ى شه‌وانه دره‌نگ ده‌خه‌ون مێشکیان له‌کاتى رۆژدا په‌یوه‌ندى که‌متر دروست ده‌کات و لاوازیان ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى کاره‌کانیان. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک پێشنیارى ئه‌وه ده‌کات که ئه‌وانه‌ى دره‌نگ هه‌ڵده‌ستن له خه‌و (کونه په‌پوو) و ئه‌وانه‌ى که زوو هه‌ڵده‌ستن به‌یانیان (کڵاوکوره) یان پێ ده‌وترێت و مێشکیان جیاواز کار ده‌کات. به‌پێى توێژینه‌وه‌که مێشکى ئه‌وانه‌ى دره‌نگ هه‌ڵده‌ستن له خه‌و له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى که زوو هه‌ڵده‌ستن له کاته‌کانى ڕۆژدا جیاواز کار ده‌کات. توێژینه‌وه‌ران پشکنینیان بۆ مێشکى ئه‌وانه کردووه دره‌نگ هه‌ڵده‌ستن و شه‌وانه 2:30 شه‌و ده‌خه‌ون و به‌یانیانیش 10:15 هه‌ڵده‌ستن له‌گه‌ڵ مێشکى ئه‌وانه‌ى زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن جیاوازه. پشکنینه‌که سه‌رنجى داوه‌ته کاته‌کانى نێوان 8:00ى به‌یانى بۆ 8:00 ئێواره (12 کاتژمێر) ئه‌وه‌ى دۆزیه‌وه که ئه‌وانه‌ى دره‌نگ ده‌خه‌ون مێشکیان په‌یوه‌ندى که‌متر دروستده‌کات له کاتى ڕۆژدا له ئه‌و به‌شه‌ى که په‌یوه‌ندى به هه‌ستیارى و به ئاگابوونه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رنجیان لاوازتر بوو، کاردانه‌وه‌یان خاوتر بوو و خه‌ویشیان زیاتر ده‌هات وه‌ک له ئه‌وانه‌ى که زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن. توێژه‌ره‌وان پێشنیارى ئه‌وه‌یان کرد ئه‌وانه‌ى دره‌نگ ده‌خه‌ون و هه‌ڵده‌ستن لاوازترن به‌رامبه‌ر "ئه‌رکه‌کانى ڕۆژانه"یان له کاتى کاره‌کانیاندا. ئه‌و که‌سانه‌ى دره‌نگ ده‌خه‌ون و هه‌ڵده‌ستن و کاریگه‌ریه ته‌ندروستیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه به تایبه‌ت کاتێک کاتى کاره‌کانیان یاخود خوهندنیان ناگونجێت له‌گه‌ل خه‌وتنیاندا. 'شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ڕاهاتنی(کێشی) - خۆیی" زانایان 38 که‌سیان له ئه‌وانه‌ى دره‌نگ ده‌خه‌ون و هه‌ڵ ده‌ستن (کونه‌په‌پووه‌کان) و ئه‌وانه‌ى زوو ده‌خه‌ون و هه‌ڵده‌ست ( کڵاوکوره) که نزیکه‌ى کاتژمێر 11:00 شه‌و ده‌خه‌وتن و 6:30 سه‌ر له بایان هه‌ڵده‌ستان و به به‌کار هێنانى ئامێرى (ئێم واى ئای) له کاتى پشوودا سه‌یرى چۆنیه‌تى کارکردنى مێشکیان کردن. که‌سه خۆبه‌خشه‌کان چه‌ند چالاکیه‌کیان له کاته جیاوازه‌کاندا جێبه‌جێ کرد، له کاتژمێر 8:00ى به‌یانى بۆ 8:00 ئێواره، هه‌روه‌ها داوایان لێکردن که پێیان بڵێن که چه‌ندێک خه‌ویان دێت. کڵاوکورهکان (ئه‌وانه‌ى زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن) که‌مترین خه‌ویان ده‌هات و هه‌روه‌ها خێراترین کاردانه‌وه‌شیان هه‌بوو له ڕاهێنانه‌کانى به‌شى به‌یانیدا و کارکردنیان زۆر باشتر بووه له‌و کاته‌دا وه‌ک له کونه‌په‌پووه‌کان (ئه‌وانه‌ى که دره‌نگ له خه‌و هه‌ڵده‌ستن). توێژه‌ره‌وان ووتیان په‌یوه‌ندیه‌کانى نێو میشک و ئه‌و به‌شه‌ى که پێشبینى که‌م خه‌وى ده‌کات و خێراتر کاردانه‌وه بۆ شته‌کانى چوارده‌ور ده‌کات له کڵاکورهکاندا ( ئه‌وانه‌ى زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن) له به‌رزترین ئاستدا بووه له هه‌موو کاته‌کانى کارکردن‌دا، وه پێشنیارى ئه‌وه‌شیان کرد که په‌یوه‌ندیه‌کانى مێشکى کونه‌په‌پووه‌کان به ته‌واوى ڕۆژه‌که به ڕێک و پێکى کارى نه‌کردووه. دکتۆر ئێلیسه فه‌یسه‌ر-چایڵدس، که له سه‌نته‌رى زانکۆى بێرمینهام بۆ خانه‌ى مێشکى مرۆڤ، کارده‌کات وتى" ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌که ڕه‌نگه به‌شێکى هۆکارى ئه‌وه‌بێت که کونهپوپووهکان به درێژایى ژیانیان چاودێرى ئه‌وه ده‌که‌ن که بسازێن". هه‌روه‌ها فه‌یسه‌ر-چایلدهر ده‌ڵێت: " (ئه‌و که‌سانه‌ى که دره‌نگ له خه‌و هه‌ڵده‌ستن) له کاتى خوێندندا به‌رده‌وام ده‌بێت زووتر هه‌ستن له خه‌و، دواتریش له کاتى کاردا هه‌ر ده‌بێت زوو هه‌ستن بۆ سه‌ر کاره‌کانیان، بۆیه به به‌رده‌وامى ده‌بێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودى خۆیاندا بکه‌ن." به‌پێویستیشى ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر تێبگه‌ین له‌وه‌ى که خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ کاتى خوێندن و کاردا له کاتێکدا کاته‌کانى ئه‌و خوێندن و کاره له‌گه‌ڵ خودى خۆییاندا ئه‌و کونهپهپووانهدا نهگوجێت چۆن کاریگه‌رى ده‌کاته سه‌ر ته‌ندروستى و به‌رهه‌مهێنانیان. توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌شیان خستۆته ڕوو که له‌سه‌دا 40% بۆ 50% هاوڵاتیان له ئه‌و که‌سانه‌ن که حه‌زیان له دره‌نگ خه‌وتنه و ده‌یانه‌وێت له دواى 8:20 به‌یانى له خه‌و هه‌ستن. دکتۆر فایسه‌ر-چایڵد پێیوابوو ڕۆژى ئاسایى له نێوان 9:00 بۆ 5:00 ئێواره‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ کونهپهووهکان ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى له کاتى به‌یانیدا تواناى به‌رهه‌مهێنانیان زۆر که‌م بێت و خهواڵووییهکى زۆریان له کاتى ڕۆژدا هه‌یه. "ئه‌گه‌ر، وه‌ک کۆمه‌ڵگا بتوانین خۆمان زیاتر بگونجێنین له کاته‌کانى کارکردن‌دا، ده‌توانین زۆر پێش بکه‌وین و ڕێژه‌ى وه‌به‌رهێنان به‌رز بکه‌ینه‌وه و کێشه ته‌ندروستیه‌کانیش که‌م بکه‌ینه‌وه". دکتۆر چایڵد وا ده‌ڵێت. فایسه‌ر-چایلدس جه‌ختیشى له‌وه کرده‌وه که جیاوازى په‌یوه‌ندیه‌کانى مێشک له نێوان کونه‌په‌پووه‌کان و کڵاوکورهکان جۆرێک نییه له زیانى ته‌ندروستى به‌رده‌وام و ده‌توانرێت پێچه‌وانه بکرێته‌وه. توێژینه‌وه‌که سه‌یرى کارى مێشکى نه‌کرد له به‌شه‌کانى تر‌ى ڕۆژدا. دکتۆر ئه‌لێکس نێسبیتى، ڕاوێژکارى نه‌خۆشیه‌کانى ده‌مار له کۆلێژى (کینگ) له له‌نده‌ن، که له توێژینه‌وه‌که‌دا نه‌بوو، پاڵپشتى توێژینه‌وه‌که‌ى کرد و وتى:" ئه‌مه ده‌ریده‌خات که توانا و چالاکى مێشکى مرۆڤ نه‌ک ته‌نها کاتى کارکردن کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌رى، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت کاتژمێرى جه‌سته‌ى ئه‌و تاکه که‌سه‌ش کاریگه‌رى ده‌بێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه که ئه‌و هۆکارانه گرنگن له کاتێکدا رۆژانه 5 بۆ 9 ڕۆتین ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا. نوسهرى توێژینه‌وه‌که داواى لێکۆڵینه‌وه‌ى زیاترى کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ئایا کاریگه‌رى دیکه هه‌یه له‌سه‌ر به‌شه‌کانى میشکى که‌سانى کونه‌په‌پوو (ئه‌و که‌سانه‌ى دره‌نگ ده‌خه‌ون و دره‌نگ هاڵدهستن) و که‌سانى کڵاوکوره (ئه‌و که‌سانه‌ى زوو ده‌خه‌ون و زوو هه‌ڵده‌ستن).
سه‌روه‌ر خه‌لیل لهسەنتهری شاری که‌رکوک زیاتر له 20 پۆست له‌کورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه، سەرەڕای وەرگرتنەوەی دەیان پۆست لەناوچە جیناکۆکەکان، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه هێشتا یه‌کێتى و پارتى ناکۆکن له‌سه‌ر شێوازی ئاساییکردنه‌وه‌ى شاره‌که‌و دانانى پارێزگارێکى نوێ دواى رووداوه‌کانى 16ی ئۆکتۆبه‌ر که‌ساڵێک و چوار مانگه به‌وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌و پۆستانه‌ى له کورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه بریتین له پارێزگار، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و کشتوکاڵ، قایمقام و خانوبه‌ره، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک، ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی، وه‌به‌رهێنان، بەڕێوەبەرایەتی ئاو، چالاکی وه‌رزشی، پۆلیسی فریاکه‌وتن، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، پۆلیسی ئاماده، پۆلیسی نەهیشتی ماده‌ی هۆشبه‌ر، شوێنه‌وار، پۆلیسی زیاده‌ڕۆییه‌کان، قه‌زاو ناحییه‌کان و لیژنه‌ی کۆمپانیا ئه‌هلییه‌کان. له‌قه‌زای داقوقیش حه‌وت پۆست له‌کورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه که بریتین له‌قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و کشتوکاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و گه‌یاندن و به‌شی دارایی قایمقامییه‌ت. هه‌روه‌ها له‌سنوری قه‌زای دوبزو ناحیه‌کانی پردێ و سه‌رگه‌ڕان هه‌شت پۆست وه‌رگیراونه‌ته‌وه که بریتین له‌قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوان و دادنوس و کشتوکاڵ و پۆلیس و ره‌گه‌زنامه له‌ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و دابه‌شکردنی کاره‌با له‌پردێ. جگه لهبهڕێوهبهرهکان، 10 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکیش که سه‌ر بهپارتین و به‌بڕیارێکی سیاسی شاره‌که‌یان به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێهێشتووه ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌که. عه‌دنان که‌رکوکی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی که‌رکوک گه‌رمیانی پارتی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که پرسی که‌رکوک پرسێک نییه به‌دانیشتنی نێوان حزبه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌و ده‌ڵێت «کێشه‌ی که‌رکوک کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانییه له‌نێوان دوو حکومه‌ت، کێشه‌یه‌ک نییه له‌نێوان دوو حزب، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حکومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕاڵی ده‌کات بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک و ته‌واوی ناوچه جێناکۆکەکانی تر». ده‌شڵێت «با خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و راستییه بزانن که گفتوگۆ له‌نێوان پارتی و یه‌کێتی بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک نییه چونکه ئه‌و هێزانه‌ی هاتوونه‌ته که‌رکوک له‌سه‌ر بڕیاری حکومه‌تی عێراق هاتوون، بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و حکومه‌ته دابنیشیت، شتێکیش نییه به‌ناوی گفتوگۆ له‌نێوان پارتی و یه‌کێتی، براده‌رانی یه‌کێتی خه‌می ئه‌وه‌یانه پۆستیان ده‌ستبکه‌وێت، ئێمه وه‌ک پارتی ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌لامانه‌وه گرنگه به‌تایبه‌تیش که‌رکوک». ئه‌مه له‌کاتێکدایه له‌ده‌وه‌ی 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه کورد له‌شاره‌که په‌راوێزخراوه‌و حزبه کوردییه‌کانیش وه‌ک میوان له‌شاره‌که ماونه‌ته‌وه، له‌و نێوانه‌شدا ده‌یان پۆست له‌کورد سه‌ندراونه‌ته‌وه‌و دراون به‌پێکهاته‌کانی تر به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب. له‌گرنگترین ئه‌و پۆستانه‌شی که کورد له‌شاره‌که له‌ده‌ستی داوه، پارێزگار، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵ، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی که‌رکوک و چه‌ندین پۆستی تر، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش که زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانی کوردن په‌کی که‌وتووه. عه‌دنان ده‌ڵێت «ئه‌و پۆستانه به‌بڕیاری سیاسی له‌کورد سه‌ندراونه‌ته‌وه، به‌بڕیاری سیاسیش ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام که‌ی؟، تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌که‌رکوک نه‌ماو هێزی پۆلیسی خۆجێی که‌رکوک دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌به‌رده‌ست بێت و پارێزگاریش سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی ئه‌منی بکات و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت نه‌ک حاکمێکی سه‌ربازی و هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقیش سنووره‌کان بپارێزن». ده‌شڵێت «ئه‌م دۆخه زاڵ بێت به‌سه‌ر شاره‌که‌دا هه‌ر که‌سێک ببێته پارێزگار هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نابێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش کهدۆخهکه ئاسایی بووه‌وه و وه‌ک پێش 16ی ئۆکتۆبه‌ری لێهاته‌وه‌و توانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی پراکتیزه بکات ئه‌و کاته ده‌توانرێت هه‌موو شتێک له‌ئه‌نجومه‌ن یه‌کلابکرێته‌وه«. تائێستاش جگه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی کوردی هیچ به‌رپرسێکی پارتی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه که‌رکوک، ئه‌ندامه‌که‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌یان بۆ رێگه‌گرتن له‌په‌ککه‌وتنی خوێندنی کوردی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت «تا دۆخی که‌رکوک ئاسایی نه‌بێته‌وه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه له‌که‌رکوک هه‌بێت و نه‌بێت وه‌ک یه‌ک وایه«. ئه‌مه له‌کاتێکدایه له کۆبوونه‌وه‌کانی یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتوون ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک کۆببێته‌وه‌و پۆستی پارێزگاری که‌رکوک یه‌کلایی بکاته‌وه، بەڵام بەهۆی ناکۆکی هەریەکەیان لەسەر کۆبوونەوەکەی دووشەممی پەرلەمان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک نەکرا. غه‌فور ساڵح، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتی به‌هاوڵاتی وت «یه‌کێتی و پارتی رێککه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌پرسی که‌رکوک له‌گه‌ڵ پرسی پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێم به‌یه‌ک پاکێج یه‌کلایی بکرێته‌وه«. بەڵام دووشەممەی رابردوو مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتبوو تێبینی «زۆر»یان هەیە لەسەر کۆبوونەوەکەی په‌رله‌مان کە بە ڕێکەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان بەڕێوەچوو لەکاتێکدا یەکێتی داوای ٢٤ کاتژمێر دواخستنی کردبوو، بەڵام دوانەخرا. یه‌کێتى سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که کۆبونوهى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک و په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان یه‌ک پاکێج بیت، به‌ڵام پارتى ره‌تیکرده‌وه. یه‌کێتى ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاوبه‌شه‌کانى له‌گه‌ڵ رێکنه‌که‌ون شه‌قام دوجوڵێنن. غه‌فور ساڵح، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتی وتى «ئێمه وه‌ک لایه‌نه کوردییه‌کان له‌که‌رکوک میوان نین و خاوه‌ن ماڵین، به‌ڵام دۆخی که‌رکوک ئێستا تایبه‌ته و ئه‌م دۆخه‌ش تێده‌په‌ڕێت، ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشمان به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت شه‌قاممان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و نیوه‌ی ئه‌م شاره به‌ده‌ستی ئێمه‌وه‌یه‌و ده‌توانین بیجوڵێنین، ئه‌گه‌ر بژارده‌کانی ترمان سه‌ریاننه‌گرت ئێمه بژارده‌ی جوڵاندنی شه‌قام به‌کاربهێنین». وتیشی «ئه‌و کاته‌ی دهسهڵاتداربووین 80%ی پۆسته‌کانمان بردبوو، ئێستا ئه‌وانیش پۆسته‌کان له‌ئێمه ئه‌سێننه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانانیشین و ئه‌وه‌ش قبوڵناکه‌ین». لای خۆیه‌وه عه‌لی موفتی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و وته‌بێژی حزبی تورکمه‌ن ئێللی که یه‌کێکه له‌حزبه تورکمانییه دیاره‌کان جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که «ئیداره‌ی که‌رکوک له‌دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه به‌قودره‌تی قادر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پۆستی پارێزگار به‌وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جێگره‌کانی پارێزگار‌و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێگره‌کانی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا بوونیان نییه‌و قائیمقامیه‌تیش به‌وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه ئیداره‌ی پارێزگای که‌رکوک وه‌کو ئفلیج وایه«. به‌وته‌ی ئه‌و، پێکهاته‌ی تورکمان له‌ئه‌دای خزمه‌تگوزاری و ئیداری و دابه‌شکردنی پۆسته‌کان ناڕازین، وه‌ک خۆشی ده‌ڵێت «هه‌ڕه‌می حکومه‌تی خۆجێیی که‌رکوک که‌وتووه‌ته ژێر رکێفی چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی و که‌سایه‌تی و ته‌نانه‌ت چه‌ند خێزانێکه‌وه له‌سه‌ر حیسابی پێکهاته‌ی کورد‌و تورکمان له‌دابه‌شکردنی پۆسته ئیدارییه‌کان». ئه‌و ئیداره هاوبهشەی پێکهاته‌کان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌گونجاوترین چاره‌سه‌ر ده‌زانێت، ئه‌و ده‌شڵێت «ئێمه وه‌ک تورکمان هیواخوازین که رێککه‌وتنێکی دووقۆڵی له‌نێوان کورد و تورکمان هه‌بێت و دوابه‌دوای ئه‌ویش رێککه‌وتنی سێ قۆڵی له‌نێوان هه‌رسێ پێکهاته سه‌ره‌کییه‌که هه‌بێت». به‌وته‌ی ئه‌و، لایه‌نه کوردییه‌کان خۆیان له‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی تورکمان ده‌دزنه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ئه‌و بووه‌ته هۆی «ئه‌و ته‌سعیده زۆره‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و قۆرخکارییه‌ی له‌به‌کارهێنانی پۆسته حکومییه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی خێڵه‌کی و به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند خێزانێک».
ئارا ئیبراهیم یه‌کى ئازار کۆتا مۆڵه‌ته بۆ هه‌رێمى کوردستان تا پابه‌ندبوونى خۆى رابگه‌یه‌نێت به راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به به‌غدادو چاوه‌ڕوانیشده‌کرێت حکومه‌تى هه‌رێم پرسه‌که له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا یه‌کلایی بکاته‌وه. به‌پێى یاساى بودجه‌ى عێراق بێت هه‌رێمى کوردستان له حاڵه‌تى راده‌ستکردنى نه‌وتدا بڕى 10 ترلیۆن و 800 ملیار دینارى له‌ساڵى 2019 بۆ ده‌نێردرێت له‌به‌رانبه‌ر راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌به‌غداد. به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌یه‌وێت نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکرێت تا مه‌سرور بارزانى کاندیدى پارتى بۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت کێشه‌ى دارایى و نه‌وتى بۆ دروست نه‌بێت و له‌ئێستاشه‌وه تا 1ى ئازار تاوتوێى ئه‌وه ده‌که‌ن و هێشتا بڕیارى کۆتایى له‌سه‌ر نه‌دراوه. بڕیاریشه دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوودا دوا بڕیارى خۆى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى هه‌نارده‌کردنى سه‌ربه‌خۆى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بدات، دواى ئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو چه‌ند دانیشتنێکى له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامدا، به‌بێ ئه‌وه‌ى پرسه‌که یه‌کلایی بکاته‌وه. بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت 1ى 3ى 2019 هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت خۆى یه‌کلایبکاته‌وه بۆ راده‌ستکردنى نه‌وت به‌به‌غدا یان نا، چونکه له‌دواى ئه‌وکاته‌وه دادگاى فیدڕاڵى بڕیار له‌سه‌ر نه‌وتى هه‌رێم ده‌دات و چیتر دواى ناخات. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت، له‌ئێستادا هه‌رێم لهتاوتوێى ئه‌وه‌دایه نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات یا نا، «یه‌کێک له‌وانه‌ى پرسى پێکراوه به‌نده بووه‌و پێم راگه‌یاندوون نه‌وت راده‌ست بکه‌ن باشتره مۆڵه‌ته‌که بۆ یه‌ک ساڵه بۆ خۆتان باشه‌و بۆ ئەو رێکه‌وتنه‌ى کردوتانه وا ده‌که‌ن بۆ ساڵى داهاتوو باشتربێت دیاربوو نه‌رمیان نواند». به‌پێى وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات و له‌به‌رانبه‌ردا لەساڵی 2019 بڕى 10 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بدرێته هه‌رێم» وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت بفرۆشن به 118 دۆلار ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێم زۆرباشه، به‌ڵام قه‌ناعه‌تم نییه نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ن، چونکه جۆرێک له شه‌فافییه‌ت ده‌رده‌که‌وێت». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى عێراق کردووه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیوه بۆ راده‌ستکردنى نه‌وت به‌به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختیکردووه‌ته‌وه که ده‌یانه‌وێت سه‌رجه‌م کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ده‌ڵێت دوایین سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت لهحهوتى ئه‌م مانگه‌دا بۆ به‌غدا بۆ پرسى نه‌وت بووه و»پێى راگه‌یاندوون که ناتوانن بۆ ئه‌مساڵ نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن». به‌پێی یاساى بودجه‌ى عێراق، له‌حاڵه‌تى راده‌ستنه‌کردنى نه‌وتدا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت بۆ ئه‌وه‌ى دووباره کێشه له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر روونه‌داته‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌ى دارایى. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى «جۆرێک له رێکه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ راده‌ستنه‌کردنى نه‌وت هه‌یه و ئه‌سڵى یاساى بودجه‌ش بۆیه وا دانراوه بۆ ئه‌مساڵ نه‌وت راده‌ستى به‌غدا نه‌کرێت». باسى له‌وه‌شکرد، یه‌کێک له گرفته‌کانى به‌رده‌م راده‌ستنه‌کردنى نه‌وت ئه‌وه‌یه که گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانى هه‌رێم ئاشکراده‌بێت «ئه‌مه‌ش به‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسى ده‌زانن، چونکه له‌کۆى 58 گرێبه‌ستى نه‌وتى هه‌رێم هه‌شتیان که‌سى سێیه‌مى تێدایه که له‌بنه‌مادا گرێبه‌ست ده‌بێت ته‌نها له‌نێوان دوولایه‌ندا بێت». هه‌فته‌ى رابردوو یاساى بودجه‌ى عێراق که‌وته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام تائێستا به‌غدا به‌پێی یاساکه پشکى بودجه‌ى بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه و دیاریش نییه که به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ده‌نێرێت. وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که سه‌رۆکایه‌تى کۆمار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه یاساى بودجه وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت و هیچ لایه‌ک پێشێلى نه‌کات. حه‌سه‌ن جیهاد، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئه‌وه په‌یوه‌ندى به حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غداوه هه‌یه، به‌ڵام یاساى بودجه ده‌بێت وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت».
هاوڵاتی پێنج لیژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لەکارەکانیان بەردەوامن بۆ پرسی هەماهەنگی لە پرسی ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام هێشتا میکانیزمی هەماهەنگییەکە ناڕوونە و بڕیاری لەسەر نەدراوە. ئەو لیژنانە لە کۆبوونەوەی چواری ئەم مانگەی لیژنەی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق پێکهێنران، بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە ناوچە جێناکۆکەکان. پێکهێنانی ئەو لیژنانە دوای زیاتر لە ساڵێک هات لە پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپا بەهۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە، کاتێک سوپای عێراق بەرەو ناوچە جێناکۆکەکان هێرشی کرد و تەواوی ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵکرد کە ماوەی چەند ساڵێک بوو لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدا بوو. بەدرێژایی ئەو ماوەیە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە داوایان لەبەغدا دەکرد هەماهەنگی سەربازی نێوانیان دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەغدا وەڵامی داواکانی نەدەدایەوە. جموجۆڵی شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان بە سودوەرگرتن لە بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە، جارێکی تر هەردولای ناچارکرد بیر لە پرسی هەماهەنگی سەربازی نێوانیان بکەنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا دەستیان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان کردەوە. لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوڵاتی راگەیاند، لیژنەکان لەکارەکانیان بەردەوامن و هێشتا کارەکانیان تەواونەکردووە، لەسەر بنەمای راپۆرتی لیژنەکان هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق بڕیار لەسەر چۆنیەتی کاری هاوبەش دەدەن لە ناوچە جێناکۆکەکان. پێنج لیژنە هاوبەشەکەی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق لەچوارچێوەی کارەکانیاندا سەردانی میحوەرەکانی ناوچە جێناکۆکەکانیان کردووە، وەکو میحوەرەکانی کەرکوک، خانەقین، موسڵ و دەیانەوێت پرسی هەماهەنگی لەتەواوی ئەو ناوچانە زیندوو بکەنەوە. لیوا قارەمان کەمال وتی «جارێ زووە بۆ قسەکردن لەسەر پرسی هەماهەنگی و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، تا کارەکانیان تەواو نەبێت پرسە بەتەواوی روون نابێتەوە». لیژنەکان ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە کارەکانیان دەستپێکردووە، بەڵام دوور لە چاوی راگەیاندن کارەکانیان ئەنجام دەدەن، تا ئێستاش بەدیاریکراوی دیار نییە کەی کارەکانیان کۆتایی دێت و راپۆرتەکە دەخەنە بەردەست وەزارەتی پێشمەرگە وەزارەتی بەرگری عێراق. لیوا قارەمان کەمال باسی لەوەکرد، پێدەچێت لەم رۆژانەدا کارەکانی لیژنەکە کۆتایی بێت و راپۆرتەکەیان بخەنە بەردەست هەردوو وەزارەت بۆ تاوتوێکردنی و چۆنیەتی کاری هاوبەش. وتیشی «تا ئێستا نازانین چی لە هەگبەی سوپای عێراقدایە لەو بارەیەوە، نازانین بەنیازی چین و ئایا هەماهەنگییەکە وەکو پێشوو دەبێت یان بەشێوەیەکی دیکە دەبێت، بەڵام هیوادارین عێراق کارئاسانی بکات بۆ ئەو هەماهەنگییە». لەدوای روخانی رژێمی سەدام حوسەینەوە لەئازاری ٢٠٠٣ پەیوەندییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق چەندین جار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لەچەند پرسێکدا هەماهەنگ بوون و هەندێک جار پەیوەندییەکانیان بەتەواوی پچڕاوە. لەحوزەیرانی ٢٠١٤دا و دوای شکستی سوپای عێراق بەرانبەر هێرشەکانی داعش و پاشەکشەی سوپا لە موسڵ و کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە، هێزەکانی پێشمەرگە تەواوی ناوچە جێناکۆکەکانیان کۆنتڕۆڵکرد و رێگریان کرد داعش دەستبەسەر ئەو ناوچانەدا بگرێت. بەدرێژایی شەڕی دژی داعش و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکان کە تا کۆنترۆڵکردنی موسڵ لە ساڵی ٢٠١٧، پێشمەرگە و سوپا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژوری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان هەبوو، پێکەوە شانبەشانی یەکتر لەدژی داعش دەجەنگان. بەڵام دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ بارودۆخەکە گۆڕا و پەیوەندییەکانی پێشمەرگە و سوپا لە هەماهەنگیەوە بۆ هۆشداری و هەڕەشە گۆڕا، کاتێک هەرێمی کوردستان ریفراندۆمی ئەنجامدا و بەغداش هەڕەشەی لەشکرکێشی کرد بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، تا لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧دا دەستی بەسەر تەواوی ئەو ناوچانەدا گرت، بەوەش پەیوەندییەکانیان بەتەواوی پچڕا. جەبار یاوەر ئەمیندار و وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند، لیژنەکان لەکارەکانیان بەردەوامن، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەک لەبارەی کاری لیژنەکانەوە بخاتەڕوو. بەڵام کۆتایی مانگی رابردوو جەبار یاوەرلە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندبوو، لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق هەیە بۆ رێگەگرتن و رووبەڕووبوونەوەی جموجۆڵ و کاری داعش. کە هێڵی بڵاوبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لەناوچەکانی دیالەو سەلاحەددین و کەرکوک و مەخمور و موسڵ دان. جەختیشیکردبووەوە «لەلایەکی ترەوە، بۆ بنبڕکردنی ئەو جموجۆڵ و کارە تیرۆریستیانە و کۆتایی هێنان بەداعش لەوناوچانە، پێویستە هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش هەبێت لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی سوپای عێراق، ئێمە چاوەڕێی دانیشتنی هاوبەش دەکەین بۆ داڕشتنی ئالیەتی پێویست بۆ ئەو کارە». هەوڵەکانی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق بۆ پرسی هەماهەنگی لە بواری سەربازیدا هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرەتای ئەم مانگە لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، پێویستە ستراتیژێکی تازەی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەلایەن هاوپەیمانیی دژی داعشەوە بە بەشداریی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی عێراقی دابنرێت. هەروەها ئامادەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک لەگەڵ هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دووپات کردەوە. تا ئێستا بەرپرسانی عێراق هەڵوێستێکی رونیان رانەگەیاندووە لەبارەی شێوازی هەماهەنگی سەربازی لەگەڵ پێشمەرگە، بەڵام چەند جارێک جەختیان لە هەماهەنگیکردن کردووەتەوە بۆ رێگری لەسەرهەڵدانەوەی داعش بەتایبەتی لەناوچە جێناکۆکەکان. رۆژی سێ شەممە عوسمان غانمی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق سەردانی کەرکوکی کرد و لەگەڵ هێزە جیاوازەکانی سوپا کۆبووەو جەختیکردەوە لەسەر کارکردنی جیاواز لەگەڵ خەڵکی پارێزگاکە بەو پێیەی کەرکوک تایبەتمەندی خۆی هەیە، بەڵام هیچ قسەیەکی لەبارەی پرسی هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگەدا نەکرد. بەوتەی بەشێک لەبەرپرسانی پێشمەرگە پرسی هەماهەنگی ئەمجارە هاوپەیمانانیش تێیدا بەشدارن و فشاریان کردووە لەو رووەوە، پێدەچێت میکانیزمەکە بەجۆرێک بێت کە پێشمەرگە و سوپا سنوری ناوچە جێناکۆکەکان بپارێزن و دۆسیەی ئەمنی ناو شارەکان لەلایەن پۆلیسی ناوچەییەوە سەرپەرشتی بکرێت.
هاوڵاتى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان رایگه‌یاند، له‌خولى نوێی دانوستانه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ پارتى قسه‌ى جیاوازیان ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تییه‌کان، له‌دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان به‌بێ یه‌کێتى. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى یه‌کێتى له‌دواى کۆبوونه‌وه‌ى فراوانى ئه‌مڕۆیان راگه‌یه‌نرا، که تایبه‌ت بوو به رونکردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌و حزبه له‌دواى کۆبوونه‌وه‌ى 18ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مان که به‌بێ به‌شدارى یه‌کێتى ئه‌نجامدرا. له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژى یه‌کێتى دواى کۆبوونه‌وه‌که به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر بڕیاربێت خولێکى دیکه‌ى دانوستان ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه، قسه‌ى جیاوازمان ده‌بێت، ئه‌مجاره له‌سه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه و قسه‌ى دیکه‌مان ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تییه‌کان". وتیشى "دانوستانه‌کانى ئه‌مجاره جیاوازده‌بن، دواى ئه‌وه‌ى به‌بێ یه‌کێتى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا". رۆژى 18ى ئه‌م مانگه په‌رله‌مانى کوردستان کۆبووه‌وه و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌ڵبژارد، به‌ڵام یه‌کێتى به‌شدارى له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نه‌کرد به‌هۆى ناکۆکییه‌کانییه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر پرسی پارێزگارى که‌رکوک. له‌دواى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌وه له 18ى شوباتدا دانوستانه فه‌رمییه‌کانى یه‌کێتى و پارتى بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت وه‌ستاوه، یه‌کێتى مه‌رجى داناوه که به‌بێ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى که‌رکوک به‌شدارى له پێکهێنانى کابینه‌ى نوێ ناکات. له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا کۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى رایگه‌یاند، سازش له‌سه‌ر داواکاریه‌کانیان ناکه‌ن و سورن له‌سه‌ر سیاسه‌تى نیشتیمانى خۆیان. کۆسره‌ت ره‌سوڵ وتى "پرسى پێکهێنانى حکومه‌ت زۆر دێژهى کێشا، به‌داخه‌وه بۆ پارتى که به‌بێ یه‌کێتى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌نجامدا". به‌پێی رێککه‌وتنى پێنجى ئه‌م مانگه‌ى پارتى و یه‌کێتى، پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ یه‌کێتى و جێگرى یه‌که‌م بۆ پارتى و جێگرى دووه‌م بۆ تورکمانه‌کان ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆى به‌شدارینه‌کردنى یه‌کێتى یه‌وه سه‌رۆک و جێگرى یه‌که‌م بۆ پارتى یه‌کلا بووه‌وه. به‌ڵام پارتى ده‌ڵێت هێشتا پابه‌ندن به‌و رێککه‌وتنه و کاتێک له‌گه‌ڵ یه‌کێتى گه‌یشتنه رێککه‌وتنى نوێ پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌ده‌نه‌وه به‌و حزبه، به‌ڵام یه‌کێتى ده‌ڵێت که پارتى به‌و رێککه‌وتنه‌وه پابه‌ند نه‌بووه. کۆسره‌ت ره‌سوڵ وتى "له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزی نیشتمانیداین و دژی شه‌ڕی ناوخۆ‌و دوبه‌ره‌کی ده‌وه‌ستینه‌وه". له‌باره‌ى ناوخۆى یه‌کێتیشه‌وه باسى له‌وه‌کرد، که چاکسازیان ده‌ستپێکردووه و کۆنگره ده‌به‌ستن بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانکارى.
ئارا ئیبراهیم ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خۆى به‌ته‌واوى یه‌کلایده‌کاته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى کردویه‌تى تا سبه‌ینێ 18ى شوبات واژى بکات و یه‌کێتیش چاوه‌رێى وه‌ڵامى داواکارییه‌کانى ده‌کات که مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى بریارى له‌سه‌ر ده‌دات. گۆڕان چى له‌حکومه‌تدا وه‌رده‌گرێت چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"جڤاتى گشتى لهکۆبونهوهدایهو دواتر جڤاتى نیشتمانى کۆده‌بێته‌وه‌و ئه‌ندامانى وهفدى دانوسانکار به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که ده‌که‌ن و خاڵ به‌خاڵى رێکه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ پارتى ده‌خوێندرێته‌وه‌و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌گه‌ر رێکه‌وتنه‌که له‌قازانجى خه‌ڵکى کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى میلله‌تدا بوو ئه‌وه متمانه‌ى پێ ده‌ه‌دین و به‌شدارى حکومه‌ت ده‌که‌ین،"ئه‌گه‌ر بشزانین سووى نابێت بۆ خه‌ڵک ده‌نگى پێناده‌ین". ئه‌و ئه‌نجامه‌ى جڤاتى نیشتمانى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم یهکلایبۆتهواو داواى هه‌ریه‌ک لهوهزارهتهکانى (دارایى و ئابوورى، په‌روه‌رده، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و کشتوکاڵ‌و سه‌رچاوه‌کانى ئاو)یان کردووه"ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ر پۆستێک که له حکومه‌ت وه‌ریده‌گرین خزمه‌ت به خه‌ڵکى کوردستان بکرێت، پۆسته‌کان به‌قه‌د ئه‌وه به‌لامانه‌وه گرنگ نییه که چ وه‌زاره‌تێک ده‌بێت"، ئه‌ندامه‌که‌ى جڤاتى نیشتمانى واى وت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پۆستێکى به‌رێوه‌به‌رى گشتیان له‌په‌رله‌مانى کوردستان وه‌رده‌گرن و له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ئه‌ندامى باڵایان ده‌بێت. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلولى 2018دا دوانزه کورسى په‌رله‌مانى کوردستانى به‌ده‌ستهێناوه. یه‌کێتى چاوه‌ڕێى واژۆى مه‌سعود بارزانییه یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له 5ى شوباتى 2019 دا سه‌رجه‌م داواکارییه‌کانى خۆى خسته به‌رده‌م پارتى و ده‌یه‌وێت پرسى پارێزگارى که‌رکوک و وه‌زیرى داد له حکومه‌تى عێراقى ببه‌ستێته‌وه به پێکهێنانى حکومه‌ته‌وه‌و وه‌ک یه‌ک پاکێج ته‌ماشایان ده‌کات. سامان گه‌رمیانى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"داواکارییه‌کانى ئێمه له 5ى شوبات دراونه‌ته براده‌رانى پارتى و ناکرێت بمانه‌وێت له‌هه‌رێمى کوردستان ته‌با بین و له‌پرسى که‌رکوک و به‌غدا یه‌ک هه‌ڵوێست نه‌بین بۆیه به یه‌ک پاکێج ته‌ماشامان کردووه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که حکومه‌تى هه‌رێم یه‌ک جێگرى ده‌بێت و ئه‌و پۆسته‌ش بۆ یه‌کێتى یه‌کلایبۆته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌ماندا. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حزبه‌که‌ى پێنج وه‌زاره‌تى ده‌بێت له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا. به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى، پارتى به فه‌رمى به یه‌کێتى راگه‌یاندووه داواکارییه‌کانتان ده‌خرێته به‌رده‌ستى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و ده‌بێت بریارى له‌سه‌ر بدات. پارتى ده‌یه‌وێت له‌دانانى پارێزگارى که‌رکوکدا که‌سێک ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت که پارتى پێى رازى بێت و باس له کاندیدکردنى رزگار عه‌لى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ده‌کرێت و باس له‌وه ده‌کرێت که پارتى به‌و داواکارییه رازى بووه.
هاوڵاتی، سەروەر خەلیل سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین هێزی سه‌ربازی جیاواز، داعش له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای چوار پارێزگای عێراق جموجۆڵی هه‌یه و رۆژانه هێرش ده‌کاته‌سه‌ر هێزه سه‌ربازییه‌کان و هاووڵاتیان، ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراقیش جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که داعش و گروپه چه‌کدارییه هاوشێوه‌کانی زۆرجار له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه به‌کارده‌هێنرێن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانیان. چه‌ند زنجیره چیایه‌ک به‌کارده‌هێنێت به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هاوڵاتی له‌به‌دواداچوونه‌کانیدا ده‌ستیکه‌وتووه، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وتووه که چه‌کدارانی داعش له‌چه‌ند زنجیره چیایه‌کی پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، که‌رکوک، سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله مۆڵگه‌ی هه‌یه و له‌وێوه هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه جیاجیاکانی ئه‌و پارێزگایانه. گرنگترین ئه‌و زنجیره چیایانه‌ی که داعش به‌کاریانده‌هێنێت بریتین له‌چیای قه‌ره‌چوغ، چیای حه‌مرین، چیای مه‌کحول، زنجیره گردۆڵکه‌کانی نێوان ناحیه‌ی پردێ و شاری که‌رکوک که له‌دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه چه‌ندینجار چه‌کدارانی داعش له‌و سنوورانه بینراون و چه‌ند جارێکیش پێکدادان له‌نێوان ئه‌و چه‌کدارانه‌و هێزه ئه‌منییه‌کان روویداوه. که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا داعش ژماره‌یه‌ک چالاکی چه‌کداری ئه‌نجامداوه‌و له‌و نێوانه‌دا دوو جار له‌قه‌زای دوبزی سه‌ر به‌پارێزگای که‌رکوک هێرشی کردووه‌ته سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی و هه‌فته‌ی رابردووش له‌شه‌ڕو پێکدادانێکدا له‌نزیک گوندی خاتوونییهی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه حه‌وت چه‌کداری داعش و کارمه‌ندێکی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق کوژران، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا داعش له‌ڕێی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب و رفاندنی هاووڵاتیانه‌وه چه‌ندین چالاکی جۆربه‌جۆری له‌سنووری پارێزگای که‌رکوک ئه‌نجامداوه. بورهان مزهر عاسی جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای که‌رکوک و هاوکات یه‌کێکه له‌که‌سایه‌تییه دیاره‌کانی قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به که‌رکوک، ئه‌و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که به‌هۆی هاوسنووربوونی که‌رکوک له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، دیاله، موسڵ، سلێمانی و هه‌ولێر چه‌کدارانی داعش له‌شێوه‌ی چه‌ند گروپێک بوونیان هه‌یه له‌ناوچه‌که‌دا. ئه‌و ده‌ڵێت «هێزه ئه‌منییه‌کان به‌پێی توانای خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جموجۆڵانه‌ی داعش ده‌که‌ن و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانیش له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هاتنه گۆڕه‌پانه‌که‌وه‌و چالاکییان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی ئه‌و جموجۆڵانه‌ی داعش». له‌سنووری پارێزگای که‌رکوک داعش بوونی له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیادا هه‌یه، که گرنگترینیان زنجیره چیاکانی حه‌مرین و گونده‌کانی سنووری ناحیه‌کانی ریازو ره‌شاد و زنجیره گردۆڵکه‌کانی نێوان ناحیه‌ی پردێ و قه‌زای دوبز و ناوه‌ندی شاری که‌رکوکن، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین چالاکییان دژ به‌هێزه ئه‌منییه‌کان ئه‌نجامداوه‌و ژماره‌یه‌ک موختار‌و هاووڵاتی ئه‌و ناوچانه‌شیان رفاندووه‌و به‌شێکیان کوشتوون و به‌شه‌که‌ی تریشیان له‌به‌رامبه‌ر بڕێک پاره‌دا ئازادکردووه، جیا له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب و هێرشی چه‌کداری بۆ سه‌ر هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی که له قه‌زاو ناحیه‌کانی که‌رکوکدا بڵاوه‌یان پێکراوه. بورهان ده‌ڵێت «بۆ روبه‌ڕوونه‌وه‌ی جموجۆڵه‌کانی داعش پێویستمان به وردبینی زیاتره له‌کارکردندا، وه‌ک چۆن پێویسته هێزی ئاسمانی عێراق جموجۆڵی هه‌بێت له‌و رووه‌وه چونکه چه‌کدارانی داعش له‌شێوه‌ی چه‌ند گروپێکی بچووکدا ده‌جوڵێنه‌وه«. ئه‌مه له‌کاتێکدایه دوای ئازادکردنی حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری له‌سنووری پارێزگای که‌رکوک داعش پێگه‌ی خۆی له‌زنجیره گردۆڵکه‌کانی نێوان ناحیه‌ی پردێ و قه‌زای دوبزو ناوه‌ندی پارێزگای که‌رکوک قایمکرد که ئه‌مه یه‌که‌مجاره داعش ده‌ستی به‌و گردۆڵکانه بکات و پێشتر نه داعش و نه‌هیچ گروپێکی چه‌کداری تر له‌و ناوچه‌یه بوونیان نه‌بووه. جوتیاران وخه‌ڵکی گونده‌کانی نزیک ئه‌و گردۆڵکانه جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که چه‌ند جارێک چه‌کدارانی داعشیان به‌چاوی خۆیان بینیوه‌و جاری واش هه‌بووه چه‌کداره‌کانی هاتوونه‌ته ناو گونده‌کان و ئازوقه‌و خوارده‌مه‌نییان له‌فرۆشگاکانی ناو گونده‌کان کڕیوه. هاوکات چه‌ند جارێک هێرشی کردووه‌ته سه‌ر گونده کوردنشینه‌کانی سنووری قه‌زای داقوق و قه‌زای دووبز و ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی رفاندووه‌و دواتر کوشتوونی، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک گوندی کوردنشین له‌داقوق چۆڵکراون دانیشتووانه‌که‌ی به‌ره‌و ئاواره‌ی ناوه‌ندی قه‌زاکه‌و ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی تر بوون. به‌وته‌ی بورهان هۆکاری بوونی داعش له‌و گردۆڵکانهدا که پێشتر ده‌ستی پێنه‌گه‌یشتووه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که رێگه نه‌دراوه پڕۆسه‌ی ئازادکردنی حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری له‌ناوه‌ندی شاری که‌رکوکه‌وه ده‌ستپێبکات، ده‌ڵێت «ئیداره‌ی پێشووی که‌رکوک رێگر بوو له‌وه‌ی که هێزه سه‌ربازییه‌کان له‌ناوه‌ندی که‌رکوکه‌وه به‌ئاڕاسته‌ی حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری بجوڵێن بۆیه هێزه سه‌ربازییه‌کان له‌ناوچه‌کانی سنووری موسڵ و تکریته‌وه به‌ئاڕاسته‌ی حه‌ویجه‌وه بجوڵێن، به‌و هۆیه‌وه چه‌کدارانی داعش به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌و گردۆڵکانهدا بجوڵێن و به‌شێکیانیش گه‌یشتنه هه‌ولێرو سلێمانی». هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بورهان مزهر عاسی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌پارێزگای که‌رکوک و زۆرینه‌ی پارێزگاکانی تریش بوونیان هه‌یه و ده‌ڵێت «به‌ڵام بوونی ئه‌و هێزانه به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا نییه‌و له‌چوارچێوه‌ی جێگیرکردنی ئاسایش و چاودێریکردنی ئه‌و فه‌وزایه‌ی له‌به‌شێک له‌شاره‌کان هه‌یه«. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که به‌پێی هه‌ماهه‌نگی و رێککه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به‌شێک له‌هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕینه‌وه سنووری ناوچه جێناکۆکه‌کان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌کان بۆشایی ئه‌منییه‌کان پڕ بکه‌نه‌وه. له‌باره‌ی پێکهێنانی فه‌رمانده‌یی پڕۆسه هاوبه‌شه‌کانی که‌رکوکیشه‌وه بورهان ده‌ڵێت «زۆری ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌هه‌رشوێنێکدا ده‌بێته هۆی تێکدانی شیرازه‌ی ئه‌و شوێنه‌و وێرانکاری رووده‌دات به‌ڵام کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌یه‌ک ده‌ستداو له‌ژێر یه‌ک چه‌تر و ئاڵادا ئه‌وه باشتره، به‌ڵام من پێموانییه پێشمه‌رگه بوونی هه‌بێت له‌فه‌رمانده‌یی پڕۆسه هاوبه‌شه‌کانی که‌رکوک». بورهان مزهر عاسی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که «گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ سنووری که‌رکوک خزمه‌ت به‌ناوچه‌که ناکات و ده‌بێته هۆی دروستکردنی ته‌شه‌نوجاتی زیاتر له‌دۆخی ئه‌منیدا، ئێمه ئه‌زموونی پێشووترمان هه‌یه که بۆ پێکهاته‌ی عه‌ره‌بی ئه‌زموونێکی خراپ و ترسناکه بوو، چه‌ندین گوندمان وێرانکران و خه‌ڵکانێک له‌پێکهاته‌ی عه‌ره‌بی ون کراون». پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و ده‌وروبه‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین یه‌کێکه له‌پارێزگا هاوسنووره‌کانی که‌رکوک و زنجیره چیای حه‌مرین هه‌ردوو پارێزگاکه پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له‌دوای کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی پارێزگاکه له‌ژێر ده‌ستی داعش جارێکی چه‌کدارانی ئه‌و رێکخراوه ده‌ستیان کردووه‌ته بهجموجۆڵهکانیان و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگاکه‌دا چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه که نوێترینیان رفاندن و کوشتنی سێ برا له‌به‌رزاییه‌کانی نزیک گوند موسهحهک له‌نزیک قه‌زای بێجی که به‌مه‌بەستی کۆکردنه‌وه‌ی دومه‌ڵان روویان له‌و به‌رزاییانه کردبوو. مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینه، ئه‌و جه‌خت له‌وه که رێکخراوی داعش به‌دوای هه‌لی ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت که له‌هه‌ر شوێنێک بۆی بگونجێت شانه نوستووه‌کان رێکبخاته‌وه، ده‌ڵێت «ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ی سه‌خ و چۆڵن له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه بۆیه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆستووه‌ته‌وه‌و توانیویه‌تی خۆی رێکبخاته‌وه« ئه‌و نایشارێته‌وه که «داعش ئه‌و هێزه نییه بتوانێت شار‌و شارۆچکه بگرێت به‌ڵام ده‌توانێت له‌پڕێکدا بێته سه‌ر جاده دوو که‌س بڕفێنێت یاخود هه‌ڵبکوتێته سه‌ر گوندێک و سێ وچوار که‌س ببات». ئه‌مه له‌کاتێکدایه که داعش له‌گونده کوردنشینه‌کانی سنووری قه‌زای دوزخورماتوو چه‌ندین هاوڵاتی رفاندووه‌و که دیارترینیان رفاندنی سێ هاووڵاتی بوو له‌گوندی پاره پاره‌ی سنووره‌که‌و دواتر دوو که‌سیانی کوشت و ئه‌ویتریشی له‌به‌رامبه‌ر بڕیک پاره‌دا ئازادکرد. هاوکات ژماره‌یه‌ک گوندی کوردنشین له‌سنووری قه‌زای خورماتوو چۆڵکراون و دانیشتووانه‌که‌ی له‌ترسی جموجۆڵ و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش گونده‌کانیان جێهێشتووه. مه‌لا حه‌سه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌هۆی سه‌ختی ئه‌و ناوچانه پێشتر‌و له‌سه‌رده‌می ئهمریکییکانیشدا نه‌توانراوه به‌ته‌واوی کۆنتڕۆڵبکرێت، ده‌شڵێت «دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌سوریا کۆتایی بهحکومڕانییهکهی هات و مه‌ترسی که‌وته سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستیان، چه‌کداره‌کانیان ره‌وانه‌ی ئه‌م ناوچانه ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بحه‌وێنه‌وه‌و خۆیان رێکبخه‌نه‌وه و ورده ورده کاری تێکده‌رانه‌و ره‌شه‌کوژی ئه‌نجامبدات». دۆخی دیاله له‌که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌ددین باشتر نییه هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله دووپاتی ده‌کاته‌وه که له‌دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه جموجۆڵی داعش و خروقاتی ئه‌منی له‌ڕۆژئاواو باشووری خانه‌قین و باکووری جه‌له‌ولا و له‌هه‌ندێک شوێنی ناحیه‌ی سه‌عدییه به‌دیده‌کرێن. به‌وته‌ی ئه‌و «به‌شێک له‌و خروقاته ئه‌منییانه په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه هه‌یه‌و به‌شه‌که‌ی تر په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه نییه، ئێمه پێمانوایه به‌شێک لەو جموجۆڵانه بۆ ناچارکردنی خه‌ڵکه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌کانیان جێبهێڵن». هۆشیار نایشارێته‌وه که بۆشاییه‌کی ئه‌منی زۆر هه‌یه له‌ناوچه‌که‌دا و ده‌شڵێت «ئه‌و بۆشاییانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی داعش به‌ئاسانی له‌و سنووره جوڵه بکات». به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هاوڵاتی له‌و سنووره ده‌ستیکه‌وتووه، چه‌کدارانی داعش له‌شێوه‌ی چه‌ند گروپێکی جیا له‌ناوچه‌که جموجۆڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن که ژماره‌ی گروپه‌کانیان له‌نێوان 6 که‌س بۆ 12 که‌سه‌و له‌نێوان گونده‌کانی ناوچه‌که‌دا هاتووچۆ ده‌که‌ن. له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش‌دا داعش دوو جار هێرشی کردووه‌ته سه‌ر سوپا‌و هێزه عێراقییه‌کان ژماره‌یه‌ک سه‌ربازو کارمه‌ندی ئه‌و هێزانه به‌و هۆیه‌وه کوژراون و برینداربوون، له‌شه‌وی 11/12ی ئه‌م مانگه‌شدا هه‌وڵیدا له‌ڕێی چه‌کدارێکی خۆکوژه‌وه هێرش بکاته سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزه‌کانی ئاسایش له‌خانه‌قین به‌ڵام له‌لایه‌ن کارمه‌ندانی ئاسایشه‌وه ته‌قه‌ی لێکراو چه‌کداره‌که کوژرا. به‌وته‌ی هۆشیار به‌شێک له‌چه‌کداره‌کان خه‌ڵکی ناحیه‌ی سه‌عدیه‌و به‌شێکی تریشیان خه‌ڵکی قه‌زای حه‌ویجه‌ی سنووری که‌رکوکه، ئه‌و له‌باره‌ی مه‌ترسی گروپی داعشه‌وه ده‌ڵێت «مه‌ترسییه‌که له‌سنووری دیاله‌و ده‌وروبه‌ری 100% له‌سه‌ر کورده«. داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌ینه‌وا دوای دوو ساڵ لەدەرکردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا که‌شاری موسڵ ناوه‌ندی پارێزگاکهیهو له‌ساڵی 2014 که‌وته ژێر ده‌ستی داعش و دواتر به‌ر له‌مانگی 12ی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه ئازادکرا، له‌ئێستادا داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌که‌و چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ده‌وروبه‌ری شاره‌که ئه‌نجامداوه. گرنگترین ئه‌و کرده‌وانه‌ی داعش له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامیداوه، دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره بوو له‌ناوه‌ندی ناحیه‌ی گه‌یاره که ماوه‌یه‌کی که‌م له‌نێوان هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که بوو. مۆڵگه‌کانی داعش له‌سنووری نه‌ینه‌وا ئێستا له‌زنجیره چیاکانی قهرهچوغن که ده‌که‌ونه نێوان قه‌زای مه‌خمور و ناوچه‌کانی تری نه‌ینه‌واوه، له‌و باره‌یه‌وه پێشتر هاوڵاتی له راپۆرتێک‌دا بڵاویکردبووه‌وه که 100 بۆ 300 چه‌کداری داعش له‌چیاکه بوونیان هه‌یه‌و له‌وێوه ده‌ستیان ده‌کات به‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیای موسڵ و تکریت و که‌رکوک. مه‌حمود جبوری، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه «داعش هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌و رێکخستنه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی ده‌دات له‌هه‌ندێک شوێندا که پێیوایه شوێنی سه‌ختن و هه‌وڵی مانه‌وه ده‌دا بۆ زۆرترین کات، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه گه‌یشتن به‌و ناوچانه ئه‌سته‌م نییه، ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌ن داوامان له‌حکومه‌تی فیدڕاڵی کردووه که پڕۆسه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه عێراقییه‌کان و هێزی هاوپه‌یمانان و هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت به‌و پێیه‌ی پێشتر پێشمه‌رگه ئه‌زموونی شه‌ڕی داعشی هه‌بووه له‌ناوچه‌که«. ئه‌و که پێیوایه ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره پێکنایهنن، هاوکات به‌گرنگی ده‌زانێت ده‌رفه‌ت نه‌درێت به‌و گروپه که چالاکی ئه‌نجامبدات و ده‌ڵێت «هێرشکردن بۆ سه‌ر ئه‌و گروپه باشترین ئامرازی به‌رگریکردنه«. حکومه‌ت به‌مه‌ترسی نازانێت عه‌لی حوسێنی وته‌بێژی میحوه‌ری باکووری حه‌شدی شه‌عبی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که «داعش بوونی هه‌یه به‌ڵام ژماره‌ی چه‌کداره‌کانی که‌مه‌و بوونیشیان مه‌ترسیدار نییه، ئێمه‌ش بهردهاومین لهشوێنکهوتنیان، من پێموایه ئێستا دۆخه‌که له‌و ناوچانه ئارامه‌و به‌هۆی به‌رده‌وامی گه‌ڕان و راوهدونانیشیان جموجۆڵه‌کانی داعش وه‌ستاوه«. ئه‌و له‌باره‌ی هێرشه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی داعش بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کان و رفاندنی هاووڵاتیان ده‌ڵێت»داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دووره ده‌ست جوڵه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه هێرش نین، هێرش ئه‌وه‌یه به‌ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدارو چه‌کی قورسه‌وه هێرش بکه‌یت، ئه‌وان له‌چه‌ند گوندێکی په‌راوێزخراوو چۆڵ خۆیان شاردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی رووده‌دات به‌ڵگه نییه بۆ ئه‌وه‌ی که ژماره‌یان زۆره، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت په‌یامی ئه‌وه بگه‌یه‌نن که ئه‌وان هه‌ن، ئه‌وان گروپ نین به‌ڵکو شانه‌ی نوستوون و سوود له که‌شوهه‌واو باری جوگرافی هه‌ندێک ناوچه وه‌رده‌گرن». وته‌بێژه‌که‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که «ئێمه چاوه‌ڕوانین که‌شوهه‌وا خۆش بێت و ئه‌و کات رۆژانه راوه‌دویان ده‌نێین». هاوکات عه‌مار توعمه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که لیژنه‌که‌ی ئه‌وان رۆژانه چاودێری دۆخی ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت «له‌پڕۆسه‌ی ئازادکردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش کۆتایی به‌بوونی داعش و بیری توندڕه‌وی نه‌هێناو له‌به‌شێک له‌ناوچه ده‌شتاییه‌کان و هه‌ندێک ناوچه‌ی سنووریی له‌گه‌ڵ سووریا داعش شانه‌ی نوستووی ماوه‌و کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رجی جیاواز ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی رێکبخاته‌وه‌و ده‌ست به‌چالاکی بکاته‌وه«. ئه‌و نایشارێته‌وه «که زۆرجار گروپه تیرۆریستی و چه‌کداره‌کان له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه به‌کارده‌هێنرێن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکانیان». ئه‌و به‌گرنگی ده‌زانێت بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی داعش ئاواره‌کان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ ناوچه‌کان دابین بکرێن بۆ رێگه‌گرتن له‌قۆستنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ده‌شڵێت «ئه‌و ناوچه شاخاوییانه جوگرافیایه‌کی سه‌خته بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان به‌ته‌واوی، به‌ڵام ده‌کرێت ئامرازی ته‌کتیکی بگیرێته به‌ر که جموجۆڵی داعش لاواز ده‌کات وه‌ک هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی فراوان و چاودێری به‌رده‌وامی هێزی ئاسمانی و پشتبه‌ستن به‌هه‌وڵه ئیستخباراتییه‌کان و چاودێریکردنی جموجۆڵه‌کانی داعش، ئه‌و ئامرازانه‌ش گونجاون». ئه‌و نایشارێته‌وه که «رێوشوێنه ئه‌منییه‌کان پێویستیان به‌پێداچوونه‌وه‌و پێشخستنی زیاتر هه‌یه به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ پێشووتر و پێویسته ته‌نها پشت به‌ئامرازه کلاسیکییه‌کانی بواری سه‌ربازی نهبەسترێت».
هاوڵاتی: بەریتانیا، کاوە ڕەش سەربازێکی بەریتانی تەمەن ٣٠ ساڵ، لەلایەن دادگاوە سێ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە، بەتاوانی دەست تێکەڵکردن لەگەڵ تۆڕێکی قاچاخچی کورد، کە لەناو دارستان و جەنگەڵەکانی شاری کاڵاسی فەڕەنساوە، پەنابەری نایاسایی لەناو سندوقی ئۆتۆمبیلەکەیەوە گەیاندۆتە بەریتانیا. سەربازەکە کە پلەی جێگری یەکەی سەربازی لەناو سوپای بەریتانیادا هەبووە، بۆ گواستنەوەی هەر پانابەرێکی کورد، لەجەنگەڵەکانی کاڵاسەوە بۆ بەریتانیا، بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زەسەن، بڕی پێنج هەزار پاوەند (6430 دۆلار)ی دەستکەوت بووە. ئەو سەربازە کەئەندامی کەتیبەی دووی شازدە وێڵزی سوپای بەریتانیا بووە، بەشداری دوو گەشتی سەربازی لەوڵاتی ئەفغانستان کردوە. پاشانیش گواستراوەتەوە بۆ بنکەی سەربازی Paderborn لەوڵاتی ئەڵمانیا. بەپێی وتەکانی لەناو دادگای باڵای شاری Maidstoneی بەریتانیا، ئەو کاتێک لەپشوودا بوەو لەئەڵمانیاوە بۆ فەڕنساو لەوێشەوە بۆ بەریتانیا گەڕاوەتەوە بەئۆتۆمیلەکەی، پەنابەری کوردی نایاسایی لەناو سندوقی ئۆتۆمبیلەکەی حەشارداوە، کە لەشوێنێکی چۆڵەوانی ناو جەنگەڵەکانی شاری کاڵاس، یاخود لەشوێنی پارکی خواردنگەی ماکدۆناڵد سواری کردون. ئەو کە لەناو دادگادا فرمێسکی لەچاوەکانی دەسڕی، کاتێک خاتونێکی پارێزەری بۆ دادگا دەدوا کە چۆن کایڵی هاڕیسی تەمەن سی ساڵ توشی خەمۆکی و پاڵەپەستۆی دەرونی هاتوە، بەهۆی پارچەپارچە بوونی یەکێک لەهاوڕێ نزیکەکانی لەبەرەی پێشەوەی شەڕ لەناوچەی هەڵمەندی ئەفغانستان، لەساڵی ٢٠١١دا. پارێزەری بەریگرکار؛ ئەو سەربازەی بەکەسێکی نمونەیی و ئازا‌و بەتوانا وەسفکردوە، کە ماوەی شەش ساڵ خزمەتی سەربازی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان و دەرەوە کردوە. هەرەها هۆکاری لادانی بۆ ئەو کارە «خراپ و نایاساییە» گەڕاندۆتەوە بۆ ئەو پاڵەپەستۆ دەروونییەی، کە بەهۆی بەشداری لەشەڕو بینینی گیان لەدەستدانی هاوڕێکەی توشی بووە. ئەو هەرچەندە کاری سەربازیی بەشێک بوە لەژیانی و چەندین مادالیاشی بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی مەرگی هاوڕێکەیەوە، توشی خەمۆکی دەروونی و خەوزڕان بۆتەوە، بۆیە شەوانە لەناو کامپە سەربازییەکەیەوە لەڕێگای وای فای کامپەکەوە، شەوان تادرەنگ خەریکی قومارو گەمبەڵ بووە لەسەر ئینتەرنێت، بەو هۆیەشەوە نزیکەی ٣٠هەزار پاوەندی دۆڕاندوە. کایڵی هاڕیسی هەرچەندە لەلایەن تیمی تەندروستی سوپاوە کەمێک هاوکاری دژە خەمۆکی کراوە، بەڵام دواتر پەنای بۆ زۆر خواردنەوە کهولیەکان و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بردوە، بۆیە ئاڵودەی قومارو ماددەی هۆشبەر بوە، بۆ ئەوەش پێویستی بەپارە بووە، بۆیە ناچاربووە ئەو ڕێگا هەڵەیەی بەکارهێناوە، وەک پارێزەرەکەی بەدادگای ڕاگەیاندوە. خانمە دادوەر Adele Williams دەڵێ بەهۆی بارودۆخی کەسێتی و ئەو بەڵگانەی دەیسەلمێنن کەتۆ خزمەتی وڵاتت کردوە توشی پێکانی دەروونی بویتەوە بەهۆی گیان لەدەستدانی هاوڕێکەتەوە، بەشیک لەسزاکەمان کەمکردویەوەو بۆ سەرجەمی سێ ساڵ زیندانی. بەپێی وتەی ئەو سەربازە، لەماوەی سەردانەکانیدا بۆ ماڵەوەی لەبنکە سەربازیەکەوە بۆ بەریتانیا، لەسێ کاتی جیاوازدا سێ پەنابەری نایاسایی گەیاندۆتە بەریتانیا. هەر لەناو ئەو تۆڕەدا چەند کەسێکی دیکەش سزا دران کەپێکهاتەو بازنەی بازرگانی کردن بەمرۆڤ و ماددەی هۆشبەرەوە بوون، لەنێویاندا (ز. ئ)کوردەو کە خاوەنی شۆردنگەی ئۆتۆمبیلە لەشاری Middlesbrough بەریتانیا بەدەساڵ سزا درا، دوای پشکنینی ماڵەکەی بڕی ١٣٦ گرام کۆکاینی ساف کڵاس ئەی لەماڵەکەی دۆزاوەتەوە، کە نرخی دەگاتە ١٣٦٠٠ پاوەند. ز.ئ ٣٦ ساڵ، خاوەنی دوو منداڵەو ماوەی پازدە ساڵە لەبەریتانیا دەژی، ئەو سەرەتا وەها لەگەڵ ئەو سەربازە ڕێککەوتوە، کەبراکەی بەناوی (ه.ئ) لەکاڵاسەوە بگەیەنێتە بەریتانیا، دوای ئەوەی پلانەکەی سەری گرتوە، پەرەی بەو پلانەداوەو کردویەتی بەکارێکی بازرگانی، کە لەو ڕێگایەوە پەنابەری نایاسایی کورد بۆ سەربازەکە بدۆزێتەوەو بۆ هەر پەنابەرێک، بڕی پێنج هەزار پاوەندیان داوە بەو سەربازە. سەرەتا بڕی ٢٥٠٠ پاوەندو کاتێکیش پەنابەرەکە گەیشتۆتە بەریتانیا ٢٥٠٠ پاوەندی دیکەشیان داوەتێ. کوردێکی دیکەش کە لەناو تۆڕەکەدا بووەو کاری دۆزینەوەو ئامادەکردنی کۆچبەرە نایاساییەکان بوە لەناو کامپەکانی کاڵاس بەناوی (ها.ح) کە کوردێکەو هاوکاری ز.ئ کردوە لەبازرگانییە ترسناکەکەدا، (ها.ح)ی تەمەن. ٣٥ ساڵیش سزای زیندانیکردنی دوو ساڵ و هەشت مانگی بۆ بڕاوەتەوە لەلایەن دادگاوە، دوای ئەوەی لەتورکیاوە دەستگیرکراوەو هێنرایە بەردەم دادگا لەبەریتانیا. پارێزەری ز.ئ، ئەندرۆ هیڵ لەبەردەم دادگا وتی «ز. ئ پیاوێکی ئیشکەرو زەحمەتکێش بوە، ئەو دوای ئەوەی ویستویەتی براکەی لەو ڕێگایەوە بگەیەنێتە بەریتانیا، لەو بازرگانییەوە لکاوە». دادوەر عادیلە ولیامس دەڵێ «هەرچەند ڕاسیتیەکەی هەندێک کاری دڵسۆزی مرۆیی هەبوە، بەڵام دواجار بۆتە کارێکی بازرگانی کردن بەمرۆڤەوە، کە ئەمەش پێشێلکردنی یاسایەو سزای بەدواوەیە». ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی دەڵێ « کایڵی هاڕیس لەمانگی مایسی ٢٠١٦ لەلایەن فەرمانبەرانی سنورپارێزی بەریتانی دەستگیرکراوە کاتێک دوو کۆچبەری لەناو سندوقی ئۆتۆمبیلەکەی حەشارداوە. داداگاش دواجار سزای ئەو سەربازەو دوو کوردەکەی دیکەی، لەکۆتایی مانگی ١ی ٢٠١٩ دەرکرد.
شاناز حه‌سه‌ن چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دلێر موساى ته‌مه‌ن 44 ساڵان ده‌ستبه‌رداریی کارى کڕین و فرۆشتنى خان‌و و زه‌وى بوو، به‌هۆى ئه‌و بێ بازاڕییه‌وه که رووى له‌و که‌رته کرد، به‌ڵام ئێستا ده‌ستیداوه‌ته‌وه کاره‌که‌ى دواى ئه‌وه‌ى که‌رتى خانوبه‌ره بوژانه‌وه‌ى به‌خۆوه بینی. دلێر مو‌سا ساڵى 2015 دواى 12 ساڵ کارکردن له که‌رتى خانوبه‌ره، به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و پاشه‌که‌وتى موچه‌وه ناچاربوو ده‌ستبه‌ردارى کاره‌که‌ى بێت، دواى ئه‌وه‌ى نرخى زه‌وى و خانوو داشکا و بێ بازاڕی به‌ته‌واوى ڕووى تێکرد و به‌هۆیه‌وه روبه‌ڕووى زیانێکى زۆر بووه‌وه. دواى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى عێراق له 22ى کانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه که تێیدا پاره‌ى تایبه‌ت به موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و پێشمه‌رگه جێگیرکراوه، نرخى خانوبه‌ره له هه‌رێم جوڵه‌ى تێکه‌وتووه، ئه‌وه‌ش هیواى بۆ دلێر گه‌ڕانده‌وه که بچێته‌وه سه‌ر کاره کۆنه‌که‌ى. دلێر وتى «بڕیاره‌کانى به‌غدا هیواى بۆ گه‌ڕاندینه‌وه، به‌هۆى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌وه، جوڵه که‌وتۆته بازاڕه‌کانى هه‌رێم و به‌تایبه‌تیش نرخى زه‌وى و خانوو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه«. هه‌رچه‌نده هێشتا یاساى بودجه‌ى عێراق به‌ته‌واوى نه‌که‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و تا ئێستا به‌غدا پاره‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ى نه‌ناردووه، به‌ڵام خه‌ڵک له هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى فه‌رمانبه‌ران هیواکانیان پێوه هه‌ڵواسیوه و چاویان له‌وه‌یه دواى چوار ساڵ له‌نه‌هامه‌تى هیوایان بۆ بگه‌ڕێته‌وه. زانا قاره‌مان خاوه‌نى نوسینگه‌ى کڕین و فرۆشتنى خان‌و و زه‌وى له سلێمانى باس له‌وه‌ده‌کات له‌چاو پێش په‌سه‌ندکردنى بودجه‌که، نرخى خانوبه‌ره جوڵه‌ى تێکه‌وتووه و نرخى هه‌موو پارچه زه‌وییه‌ک 30 بۆ 40 گه‌ڵا (هه‌زار بۆ چوار هه‌زار) دۆلارى چووه‌ته سه‌ر. وتیشی «خه‌ڵک له‌ئێستادا زیاتر ئه‌و زه‌ویانه ده‌کڕن که زەوى مردوون و خهدهماتیان نیه، چونکه فه‌قیرن و پاره‌یان هه‌ر به‌شى ئه‌وه ده‌کات». زانا رۆژى سێشه‌ممه پارچه‌یه‌ک زه‌وى فرۆشتووه، که ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر که‌س ئاماده‌نه‌بوو به نیوه‌ى نرخه‌ى ئێستاى بیکڕێت «بازار جوڵه‌ى چاکى تی که‌وتووه، خه‌ڵک متمانه‌ى زیاتر بووه«. تا پێش سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی له ساڵى 2014 بازاڕى خانوبه‌ره له هه‌رێمى کوردستان لهههڵکشانى به‌رده‌وامدا بوو، نرخى زه‌وى و خانوو به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزببووه‌وه، به‌ڵام قه‌یرانى دارایی ئه‌و بازاڕه‌ى له جوڵه خست. بوژانه‌وه‌ى بازاڕه‌که له ئێستادا، هیواى بۆ مام حه‌سه‌نى ته‌مه‌ن 48 ساڵان گێڕاوه‌ته‌وه، که خاوه‌نى خێزانێکى هه‌شت که‌سییه و پێکه‌وه هه‌موویان له‌خانویه‌کدا له سلێمانى ده‌ژین. ئه‌و پیاوه سێ ساڵى به‌رده‌وام خانوه‌که‌ى بۆ فرۆشتن له نوسینگه دانا، به‌ڵام که‌س لێى دهنهپرسی، ئێستاش خانووه‌که‌ى خواستى له‌سه‌ره «خاوه‌ن نوسینگه‌که دوو رۆژه موشته‌رى ده‌هێنێته سهرخانوهکهم، که هه‌ریه‌که‌و نرخێکم پێ ده‌ده‌ن، که زۆر به‌رزتره له پێشتر». وتیشی»ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى خۆمان وه‌زعه‌که‌مان لێ تێک نه‌ده‌ن، خه‌ریکه وه‌زع باش ده‌بێت». نوسینگه‌کانى کڕین و فرۆشتنى زه‌وى خانوو که تا چه‌ند مانگێکى که‌م له‌مه‌وبه‌ر به چۆڵى ده‌بینران، ئێستا جمه‌یان دێت له‌و که‌سانه‌ى سه‌رقاڵى کرین و فرۆشتنى خانوون. خاوه‌نى نوسینگه‌کان ده‌ڵێن، له‌ناو هه‌موو زه‌وییه‌کاندا، نرخى ئه‌وانه به‌رزبووه‌ته‌وه که پێیان ده‌وترێت زه‌وى مردوو، به‌و پێیه‌ى هیچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌کیان پێنه‌گه‌یشتووه. شه‌مسه‌دین قادر خاوه‌نى نوسینگه‌ى دیه له هه‌ولێر که 12 ساڵه نوسینگه‌ى هه‌یه باس له‌وه‌ده‌کات نرخى زه‌وى و خانوو له 15% زیادیکردووه، ئه‌گه‌ر پارچه زه‌وییه‌ک پێشتر به سێ ده‌فته‌ر و ده گه‌ڵا فرۆشرابێت، له ئێستادا چوار ده‌فته‌ر و نیو ده‌کات. باسى له‌وه‌شکرد، زیاتر نرخى ئه‌و زه‌ویانه به‌رزبووه‌ته‌وه که به‌مردوو ناوده‌برێن، واته خزمه‌تگوزارییان پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام تاپۆیان هه‌یه. شه‌مسه‌دین هۆکاره‌که‌ى بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه که خه‌ڵک هه‌ژاره و ده‌یانه‌وێت له‌هه‌ر شوێنێک بێت، ببێته خاوه‌نى ژورێکى خۆی. جوڵه‌ى بازاڕى زه‌وى زیاتر سه‌نته‌رى شاره‌کانى هه‌ولێر و سلێمانى و به‌شێک له قه‌زاو ناحیه‌کانى ده‌وروبه‌رى ئه‌و دوو شاره‌یان گرتووه‌ته‌وه، به‌راورد به ناوچه‌کانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان. ڕێباز سه‌یفه‌دین خاوه‌نى نوسینگه‌ى هاوبه‌ش له هه‌ڵه‌بجه باسى له‌وه‌کرد، جوڵه‌که به‌دیده‌کرێت، به‌ڵام له‌چاو شاره‌کانى تر له‌وانه‌یه به‌و ڕاده‌یه نه‌بێت «خه‌ڵک زیاتر حه‌زیان به زه‌وى و خانوى تاپۆیه، زیاتر متمانه‌یان به‌وه‌یه وه‌ک له زه‌وییه‌ک هیچى نه‌بێت». هه‌روه‌ها سلێمان عبدالرحمان که چوار ساڵه مامه‌ڵه‌ى کڕین و فرۆشتنى زه‌وى و خانوو ده‌کات له‌ناو شارى دهۆک و وتی «ڕاسته جوڵه‌یه‌ک به‌دى ده‌کرێت، به‌ڵام چونکه دهۆک زه‌وى که‌مه، بۆیه کڕین و فرۆشتنیش که‌متره«. وتیشی»به‌هۆى که‌مى زه‌وى له شارى دهۆک بۆیه زه‌وى و خانوش گرانتره له‌چاو شوێنه‌کانى تر». زیادبوونى نرخى زه‌وى و خانوو له‌کاتێکدایه، هێشتا پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه لانه‌براوه و کابینه‌ى نوێش پێکنه‌هاتووه، له‌ئه‌گه‌رى لابردنى پاشه‌که‌وت و پێکهێنانى حکومه‌تدا پێده‌چێت جوڵه‌ى ئه‌و که‌رته زیاتر بێت. سه‌روه‌ت محه‌مه‌د خاوه‌نى نوسینگه‌ى موڵکى که‌لار که له 2013وه کارى کڕین و فرۆشتنى زه‌وى و خانوو ده‌کات باسى له‌وه‌کرد که نرخى خانوبه‌ره به‌رێژه‌یه‌کى زۆر به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌و خه‌ڵک زیاتر خانوو ده‌کڕێت، وه‌ک له زه‌وى. وتیشى خه‌ڵک زیاتر فرۆشتنه‌کانى هه‌ڵده‌گرێت بۆ ده‌وروبه‌رى مانگى سێ و ده‌ڵێن که له‌و مانگه‌دا پاشه‌که‌وتى موچه به ته‌واوى لاده‌برێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆى زۆربونى خواست و که‌مى خستنه ڕوو. به وته‌ى سه‌روه‌ت، نرخى زه‌وى و خانوو به پێى شوێنه‌که‌ى ده‌گۆرێت، به‌ڵام به گشتى هه‌موو پارچه زه‌وییه‌ک به رێژه‌ى له سه‌دا 25بۆ30 به‌رزبۆته‌وه. به‌شێک له ئابورى ناسان هۆکارى به‌رزبونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر زه‌وى و خانوو ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بڕگه‌یه‌کى بودجه‌ى عێراق که تێیدا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه مسۆگه‌ر کراوه ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئاماده‌ش نه‌بێت نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات. حسام حه‌کیم به‌رزنجى به‌ڕێوبه‌رى گشتى رێکخراوى په‌ره‌پێدانى ئابورى کوردستان (کیدۆ) به هاوڵاتى وت «کاریگه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخه‌کان له‌سه‌ر که‌سانێک ده‌رناکه‌وێت که ئابوریه‌کى دیاریکراویان هه‌یه، به‌ڵام بۆ که‌سانى تر به‌رزبونه‌وه‌که زه‌ره‌ریان لێده‌دات، که فه‌قیرن و ئابوریان له پله‌یه‌کى که‌متردایه«. له‌باره‌ى هۆکارى ئه‌و جوڵه‌یه‌ى که که‌وتۆته بازاڕ‌و به‌تایبه‌تیش زه‌وى و خانووبه‌ره، حسام حه‌کیم وتى «خه‌ڵک متمانه‌ى به بریاره‌کانى به‌غدا زیاتره، به‌تایبه‌تیش به‌و بڕگه‌یه‌ى که ده‌وترێت حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وتیش نه‌نێرێت، بودجه‌ى فه‌رمانبه‌ر هه‌ر ده‌نێردرێت».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم رێڤینگ هرورى سه‌رۆکى کاتى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتى ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان پاشان ڕاسپاردنى کاندیدى سه‌رۆکى حکومه‌ت و تا ئێستاش هیچ فراکسیۆنێک نه‌یوتووه به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانکراوى په‌رله‌مان له 18ى مانگدا ناکات. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، رێڤینگ هرورى ده‌ڵێت ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت، چونکه کاتى زۆرى ناوێت و به هه‌فته‌یه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌کرێت و جێگره‌که‌ى خۆى ده‌ستنیشانده‌کات. باس له‌وه‌شده‌کات، ئه‌گه‌ر هه‌یه پێکهێنانى حکومه‌ت بکه‌وێته دواى جه‌ژنى نه‌ورۆز، چونکه ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان 18ى شوبات هه‌ڵده‌بژێردرێت و پاشان لیژنه‌ى یاسایی ده‌ستبه‌کارده‌بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یاساى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم. هاوڵاتی: سه‌رجه‌م فراکسۆنه‌کان به‌شدارى دانیشتنى 18ى شوبات ده‌که‌ن؟ رێڤینگ هرورى: تا ئێستا هیچ لایه‌ن و فراکسیۆنێک نه‌یانوتووه به‌شدارى دانیشتنى 18ى شوبات ناکه‌ین، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کان دێنه په‌رله‌مان کۆبونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ین و هیچ به‌هانه‌یه‌ک نییه بۆ به‌شدارینه‌کردن. پێکه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ین له‌نێوان فراکسیۆنه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ى ئالیه‌تى کارى به‌رنامه‌ى کار بۆ رۆژى دووشه‌ممه 18ى شوبات به‌هه‌موولایه‌ک بڵێین. هاوڵاتى: ئایا دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان یه‌کسه‌ر فراکسیۆنى زۆرینه راده‌سپێردرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت؟ یا ده‌که‌وێته رۆژێکى دیکه؟ رێڤینگ هرورى: تا ئێستا کۆبونه‌وه‌که کراوه بووه‌و کۆبونه‌وه‌ى یه‌که‌م ته‌واو ده‌بێت و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، کۆبونه‌وه‌ى دووه‌م ده‌بێت لیژنه‌ى یاسایى پێکبهێندرێت لیژنه‌ى یاسایى به‌رنامه‌ى کار داده‌نێت. هاوڵاتی: به‌ڵام مانگێک له‌به‌رده‌م پێکهێنانى حکومه‌تدایه؟ ئه‌گه‌ر 18ى شوبات یه‌کلانه‌کرێته‌وه پێکهێنانى حکومه‌ت دواده‌که‌وێت؟ رێڤینگ هرورى: ئیحتماله بکه‌وێته دواى جه‌ژنى نه‌ورۆز، چونکه ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان 18ى شوبات هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواى ئه‌وه لیژنه‌ى یاسایى دروست ده‌کرێت که ده‌توانرێت رۆژێک دواى ئه‌وه پێکبهێندرێت، ئیتر ئه‌و لیژنه‌یه ده‌کرێت یاساى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم که ده‌سه‌ڵاته‌کانى بۆ حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى دابه‌شکراوه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کارا بکرێت و سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت، پاشان سه‌رۆکى هه‌رێم کاندیدى راسپێردراو بۆ حکومه‌ت راده‌سپێردرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت. هاوڵاتی: واتا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم پێشده‌خرێت یان پێکهێنانى حکومه‌ت؟ رێڤینگ هرورى: حه‌تمه‌ن ده‌بێت سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت دواتر کاندیدى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت راده‌سپێردرێت و سه‌دا سه‌د به‌م شێوه‌یه ده‌بێت. هاوڵاتی: ئایا دیارى کراوه ناوى کاندیدانى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان پێش رۆژى دووشه‌ممه بگاته په‌رله‌مان؟ رێڤینگ هرورى: ته‌مه‌نا ده‌که‌ین زوو بهێندرێت، مه‌رجیش نییه پێش 18ى شوبات بگاته په‌رله‌مان، به‌ڵکو ده‌کرێت هه‌مان رۆژ ناوى کاندیده‌کان بهێننه په‌رله‌مان، هه‌موو ئه‌ندامانى په‌رله‌مان مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگرى یه‌که‌م و دووه‌مى په‌رله‌مان. شتێکى دیار و ئاشکرایه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا رێکه‌وتن کراوه‌و پۆسته‌کانى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان دابه‌شکراوه. هاوڵاتی: سێ ئه‌ندامى په‌رله‌مان تا ئێستا سوێندى یاساییان نه‌خواردووه و باس له جێگره‌وه‌یان ده‌کرێت، که‌ى ئه‌و سێ که‌سه سوێندى یاسایى ده‌خۆن؟ که‌سى تر له‌شوێنیان سوێند ده‌خۆن؟ رێڤینگ هرورى: پێش هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌و سێ که‌سه‌ى که له فراکسیۆنى پارتى و یه‌کێتى و نه‌وه‌ى نوێدان سوێندى یاسایى ده‌خۆن ئنجا ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌کرێت. هاوڵاتی: پارتى ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم یا راسپاردنى کاندیدى سه‌رۆکى حکومه‌ت؟ رێڤینگ هرورى: ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت، چونکه کاتى زۆرى ناوێت و به هه‌فته‌یه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌کرێت و جێگره‌که‌ى خۆى ده‌ستنیشانده‌کات.