هاوڵاتى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان گۆڕانکارى له چه‌ند پۆستێکى باڵادا کرد، له چوارچێوه‌ى گۆڕانکارییه ناوخۆییه‌کانى ئه‌و حزبه که له‌دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستیپێکردووه. گۆڕانکارییه‌کان له کۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى دوشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوودا بڕیارى لێدرا، له‌سه‌ر بنه‌ماى راسپارده‌کانى ئه‌و کۆنفرانسه‌ى به‌م دواییانه ئه‌نجامیدا به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى گۆڕانکاری ناوخۆیی. خه‌لیل ئیبراهیم که له‌چوارچێوه‌ى گۆڕانکارییه‌کاندا به‌سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سیاسی دیاریکراوه به هاوڵاتى وت "گۆڕانکارییه‌کان له ئێستادا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سیاسی و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى بانگه‌واز و کارگێڕه‌کانى گرتووه‌ته‌وه و گۆڕانکارییه‌کانیش به‌رده‌وام ده‌بێت". له چوارچێوه‌ى گۆڕانکارییه‌کاندا، هادى عه‌لى کراوه به سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى له شوێنى سه‌عید عه‌لى عه‌بۆ، هه‌روه‌ها خه‌لیل ئیبراهیم له شوێنى محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د بووه‌ته سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د بووه‌ته سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى بانگه‌واز، غازى سه‌عید بووه‌ته سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن له دهۆک. ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى یه‌کگرتوو دواى دابه‌زینى ڕێژه‌ى ده‌نگه‌کانیان دێت له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلولى په‌رله‌مانى کوردستان و که‌مبونه‌وه‌ى کورسییه‌کانیان له 10 کورسییه‌وه بۆ پێنج کورسی. خه‌لیل ئیبراهیم وتى "هێشتا مه‌ڵبه‌نده‌کانیش ماون که گۆڕانکارییه‌کان ده‌یانگرێته‌وه و هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رپرسه‌کانیان ده‌کرێت، به‌ڵام به‌گشتى گۆڕانکارییه‌کان سزادان نییه و پێداچونه‌وه‌ى ناوخۆیی حزب و ئاڵوگۆڕى پۆسته‌کانه". باسى له‌وه‌شکرد، پڕۆسه‌ى گۆڕانکارییه‌کان زۆر ناخایه‌نێت و له‌ماوه‌ى دوو بۆ سێ هه‌فته‌دا ته‌واو ده‌بێت. جگه له‌و گۆڕانکارییانه، یه‌کگرتووى ئیسلامى بڕیاریداوه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ کۆبوونه‌وه‌ى گشتى حزبه‌که پێشبخات که هه‌ر چوار ساڵ جارێک ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاربوو له مانگى پێنجى 2020 ببه‌ستێرێت، به‌ڵام پێشخراوه بۆ مانگى 11ى 2019. خه‌لیل ئیبراهیم بڕیارى پێشخستنى کۆنگره‌ى حزبه‌که‌یان به "گرنگ" ناوده‌بات و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که ئه‌وان تێبینیان له‌سه‌ر هه‌یکه‌لیه‌ت و هه‌ندێ پرسى دیکه هه‌یه که له کۆنگره‌دا یه‌کلایی ده‌کرێنه‌وه. له‌سه‌ر پۆستى ئه‌میندارى یه‌کگرتوو که ئایا له کۆنگره‌دا گۆڕانکارى تێدا ده‌کرێت یان نا، خه‌لیل ئیبراهیم وتى "ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌بڕیارى خۆیه‌وه هه‌یه، به‌پێی په‌یڕه‌وى ناوخۆش ده‌توانێت خۆى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌که کاندیدبکاته‌وه". سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین که له ساڵى 1994 بۆ 2013 ئه‌منیدارى یه‌کگرتوو بوو، له کۆنگره‌ى شه‌شه‌مى ئه‌و حزبه‌دا له ساڵى 2012 خۆى بۆ پۆسته‌که کاندیدنهکردهوه، به‌ڵام له کۆنگره‌ى حه‌وته‌مى ئه‌و حزبه له ساڵى 2016 جارێکى تر خۆى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌که کاندیدکردهوهو به ئه‌میندارى یه‌کگرتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه. سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سیاسی یه‌کگرتوو جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر بڕیارى حزبه‌که‌ى بۆ ئۆپۆزسیۆن بونیان و به‌شدارینه‌کردنیان له کابینه‌ى نوێی حکومه‌تى هه‌رێم.
یاد قوربانی لەگەڵ سەپاندنی دووەم قۆناغی ئابڵۆقە ئابووریەکان بەسەر ئێران‌دا کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک گرنگییان زیاد دەکات. دوای سەپاندنی ئابڵۆقەکان لە لایەن ئەمریکاوە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە، کەمبوونەوەی خستنە بازاڕی نەوت و بەرهەمەکانی لە لایەن ئێرانەوە بۆشاییەکی خستنە بازاڕی نەوتی درووستکردووە کە وڵاتانی تری بەرهەمهێنی نەوت هەلی پڕکردنەوەیان هەیە. لە ئێستاشدا و بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز عێراق لە پلانیدایە بڕی هەناردەی نەوت لە پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە، کە پێدەچێت یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کەرکوکەوە هەناردەبکرێت. کەرکوک بۆ هێندە گرنگە؟ دوو هۆکار: قەبارەی نەوت و قازانجی دارایی. لە ساڵی پارەوە و دوای وەستانی ناردنی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان لە ڕێی تورکیاوە، تا ئێستا عێراق ٨ ملیار دۆلار زیانی دارایی پێ گەیشتووە. هەرچەندە زۆرینەی هەناردەی نەوتی عێراق لە کێڵگەکانی باشورەوەیە، بەڵام کەرکوک یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین کێڵگە نەوتیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بە پێی خەمڵاندنەکان نزیکەی ٩ ملیار بەرمیل نەوت لەخۆدەگرێت. بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەرکوک وەک بژاردەیەک سەیر دەکات بۆ پڕکردنەوەی کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی نەوت لە لایەن ئێرانەوە کە دوابەدوای سەپاندنی دوەم قۆناغی ئابڵۆقە ئابووریەکان، کڕینی نەوت لە ئێران قەدەغەکراوە. لە زاری سەرچاوەیەکی نادیارەوە ئاژانسەکە ئەوە دەخاتە ڕوو کە واشنتۆن فشاری خستوەتە سەر بەغداد کە هەموو هەناردەکانیان بۆ ئێران ڕابگرن و لە بەرانبەردا هەناردەی نەوت لە کەرکوکەوە بەرەو تورکیا بخرێتەوە گەڕ. هەناردەی نەوتی کەرکوک بە هۆی چیەوە وەستا؟ لە دوای ١٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی پار و لەشکرکێشی سوپای عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری کەرکوک لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵی بیرە نەوتەکانی کەرکوکی لە دەستدا کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە و دوای جێهێشتنی سوپای عێراق بە هۆی ڕێکخراوی داعشەوە کۆنترۆڵی دەکردن. دووبارە خستنەوەکاری هەناردەی نەوت لە کەرکوکەوە پەیوەستە بە ڕێکەوتنی حکومەتی عێراق و هەرێـی کوردستان. بە پێی زانیاریەکانی ڕۆیتەرز، ئەو بۆریە نەوتەی کە بەغداد پێشتر بەکاری دەهێنا بۆ هەناردەی نەوت بەرەو تورکیا لە لایەن ڕێکخراوی داعشەوە شکێندراوە و لە کارکەوتوە. تەنها بۆری نەوت کە دەکرێت کاری پێبکرێت بۆریە نەوتە نوێکەیە کە حکومەتی هەرێم دروستی کردوە و کاری پێدەکرد. لە ئێستادا حکومەتی ناوەندی عێراق دوو بژاردەی لەبەردەستدایە: یان دەبێت بۆریەکی نەوتی نوێ دروستبکات یاخود دەبێت بۆریە نەوتە نوێکە کارپێبکات، لە ئێستاشدا هەردوو بژاردە هەڵدەسەنگێنێت. هەناردەی نەوتی کەرکوک کەی دەستپێدەکاتەوە و بڕی هەناردە چەند دەبێت؟ فشاری ئەمریکیەکان بۆ گەیشتنە ڕێکەوتنی بەغداد و کوردستانە. گەر ئەم دوو لایەنە نەگەنە ڕێکەوتن ئەوا حکومەتی عێراق دەبێت سیستەمێکی بۆری نەوتی نوێ بنیات‌بنێت کە ڕەنگە دوو ساڵ بخایەنێت. بە پێی وتەی بەرپرسەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بۆری ڕۆزنەفت قەبارەی ناردنی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا کە ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ناوچەکانی تری کوردستانەوەیە جگە لە کەرکوک و گەر هەناردەی نەوتی کەرکوک دەستپێبکاتەوە دەتوانێت ٣٠٠ هەزار بەرمیلی کەرکوک هەناردە بکات. ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسە عێراقیەکانەوە ئەوە دەخاتە ڕوو کە لە ئێستادا نەوتی کەرکوک بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان دەنێردرێت. لەبەر ئەمە گەر هەناردەی نەوتی کەرکوک بکەوێتەوە گەڕ لە سەرەتاوە تەنها ١٠٠ هەزار بەرمیل دەبێت لە ڕۆژێکدا و بەمەش کۆی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بەڵام ئەم بڕە بە بەراورد بە بڕی هەناردەکراوی نەوتی کوردستانی پێش ڕیفراندۆم کەمترە کە ئەوکات ٧٠٠ هەزار بەرمیلبوو لە ڕۆژێکدا. ئەم بڕە نوێیەی هەناردەی نەوت هێندە نابێت کە ئەو کەلێنە پڕ بکاتەوە کە تورکیا لە کڕینی نەوتدا توشی دەبێت بەهۆی ئابڵۆقەکانی سەر ئێران. ئابڵۆقە ئابوریەکانی سەر ئێران کاریگەری لەسەر کەرتی نەوتی عێراق دەبێت؟ پێش سەپاندنی قۆناغی دوەمی ئابڵۆقەکان بازرگانی نەوت لە نێوان عێراق و ئێران‌دا تەنها بڕێکی کەمبوو کە نزیکەی ٣٠ هەزار بەرمیلبوو لە ڕۆژێکدا لە لایەن هەردوو لاوە کە هەندێکی لە کەرکوکەوە دەنێردرا. بەڵام سەرەڕای کەمی بازرگانی نەوت لە لایەن دوو وڵاتەکەوە، ئابوری عێراق تا ڕادەیەکی زۆر پشتی بە ئێران بەستوە. بۆ نموونە، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق زۆری بە گازی سروشتی کە لە ئێرانەوە دێت کار دەکات. لە ئێستادا واشتنۆن ڕوخسەتی داوە بە عێراق کە هەناردەی گازی ئێران و بەر و بوومی خواردن بکات لەو وڵاتە بەڵام ڕاشیگەیاندوە کە ئەمە تەنها کاتیە و ئەگەری وەستانی هاوردەکردنی ئەم بەرهەمانە بۆ عێراق بوەتە مایەی قەلەقی و ناسەقامگیری ئابوری. گفتوگۆی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەئێستادا گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هەیە بۆ هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکوک له‌ڕێگه‌ى بۆری نه‌وتى، به‌ڵام تائێستا هیچ رێککه‌وتنێک لە نیوانیاندا لەسەر ئەو پرسە واژۆنەکراوە. به‌ڵکو ته‌نیا له چوارچێوه‌ى گفتوگۆدا ماوه‌ته‌وه. له 16ى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى رابردوو، که‌رکوک و به‌شێک له ناوچه دابڕێندراوه‌کان له‌لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شدى شه‌عبى کۆنترۆڵکران، به‌مه‌ش گرفت بۆ هه‌نارده‌کردنى نه‌وت کێڵگه‌کانى باى حه‌سه‌ن و جه‌مبوور و هاڤانه دروستبوو، که پێشتر له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کرا. بێوار خنسی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاساییشی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە دەڵێت حکوومەتی ھەرێم بە مەرج ئامادەیە نەوتی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە لە رێگەی بۆڕیی نەوتی ھەرێمەوە ھەناردەی دەرەوە بکرێت. ئەویش گەڕاندنەوەی ئارامییە بۆ ئەو ناوچانە بۆ پێش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر. ئەمەش لەکاتیکدایە داعش لەوناوچانە سەری ھەڵداوەتەوە و کورد دەیەوێت رۆڵی هەبێت لە ئاسایشی ناوچەی کەرکوک هەروەها مەرجیکی تری کورد ئەوەیە پارێزگاری نوێی کەرکوک دابنیرێت کە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە وەکالەت بەریوەدەبرێت. بێوار خنسی، وتیشی "ئەگەر پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا ئاسایی بێتەوە و دۆخەکە ئارام بێت و رێککەوتنێک بەپێی دەستوور بکرێت و ئارامی بۆ ناوچە کوردستانییەکان بگەڕێندرێتەوە بۆ پێش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، دەتواندرێت ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەو ناوچانەدا بۆ رێژەیەکی زۆر بەرز زیاد بکرێت و نەوتەکەیش لەرێگەی بۆڕیی نەوتی ھەرێمەوە ھەناردە بکەن".
ھاوڵاتی سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە بۆ ئەوەیە پارتەکەی بکاتە دەرەوەی پڕۆسەی پرسی چارەسەرکردنی کیشەی کورد، هەروەها جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ناردنی پەیام لەنیوان هەردولادا هەبووە بەلام پەیوەندی راستەوخۆ لەنیوانیاندا نەبووە. ھەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتێکی ١٢ ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ ھەر کەسێک کە شوێنی سێ سەرکردەی پەکەکە ئاشکرابکات، بەجۆرێک پێنج ملیۆن دۆلار بۆ موراد قەرەیلان و چوار ملیۆن دۆلار بۆ جەمیل بایک و سێ ملیۆن دۆلار بۆ دران کاڵکان دانراوە. ئەو سێ کەسە سێ لە دیارترین سەرکردەی پەکەکەن کە نزیکەی دەیەیە لەشەڕێکی چەکداری سەختدایە لەگەڵ سوپای تورکیا. سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی پەکەک لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ ھاوڵاتی دەڵێت "بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ ئەوەیە پەکەکە بکرێتە دەرەوەی سیاسەتی کورد و ھەرێمایەتی و درێژکراوەی پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکەی ساڵی ١٩٩٩ یە لەدژی سەرۆک ئاپۆ، بۆ ئەوەیە کورد بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربھێنێت". عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزرێنەری پەکەکە لەساڵی ١٩٩٩ ەوە لە زیندانی ئیمراڵیدایە لە تورکیا و پەکەکە بەردەوام ژمارەیەک وڵات لەناویاندا ئەمریکا بەوە تۆمەتباردەکات کە لەپشت دەستگیرکردن و ڕادەستکردنی یەوە بوون بە تورکیا. سەرحەد ڤارتۆ وتی "ھۆکاری بە ئامانج گرتنی پەکەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئەوەیە پەکەکە داینەمۆی بزوتنەوەی کوردییە و مافەکانی دەپارێزێت، ئەوەش لەبەرژەوەندی ئەمریکا و وڵاتی دیکە نییە". بڕیارەکەی ئەمریکا ھاوکات بوو لەگەڵ سەرھەڵدانی گرژییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تۆپبارانکردنی سنوری کۆبانێ کە ھاوسنورە لەگەڵ تورکیا و لەژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدایە کە لەلایەن ئەمریکاوە پڕچەک کراون. تورکیا بەردەوام یەپەگە بە درێژکراوەی پەکەکە دادەنێت، بەڵام ئەمریکا وەکو ھاوپەیمانێک لەشەڕی دژی داعشدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و ھاوکارییان دەکات، ئەوەش بەردەوام نیگەرانی توندی تورکیای لێکەوتووەتەوە. وتەبێژی پەکەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەوان پێیانوانیە ئەو بڕیارە بۆ ھێورکردنەوەی توڕەیی تورکیا بێت لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان و بڕیارێک نەبێت لەدژی پەکەکە "چونکە ئەم بڕیارە ھەر تەنھا ھی ئەمڕۆ نییە، بەلکَو پێشتر ئەمریکا چەندین بڕیاری لەدژی پەکەکە و سەرۆکی ئێمە داوە". وتیشی "ئەو بڕیارەی ئەمریکا بڕیارێکی کاتی نییە و تەنھا بۆ ڕازیکردنی تورکیا نییە، پێویستە ئەوە بەباشی ببینین کە ئەمریکا بەرنامەیەکی ھەیە و دەیەوێت بەو بڕیارە دەستوەردان لە سیاسەتی ناوخۆی کورد بکات و دەیانەوێت پەکەکە بکەنە دەرەوەی ئەو سیاسەتە، لەکاتێکدا پەکەکە ھێزەی ھەرە گەورەی سیاسەتی کوردە". پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نزیکەی چوار دەیەیە لەشەڕێکی خوێناویدایە لەگەڵ سوپای تورکیا و پێگەی سەرەکیشی لە چیا سەختەکانی قەندیلە لەسێگۆشەی سنوری تورکیا و ئێران و عێراق. بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی سێ سەرکردەکەی پەکەکە ھاوکاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی زیاتری شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا کە لە ساڵی ٢٠١٥ و دوای دوو ساڵ ئارامی بەھۆی پڕۆسەی ئاشتی یەوە دەستیپێکردووە. وتەبێژی پەکەکە باسی لەوەدەکات، ھەموو کەس باش ئەوەدەزانێت سەرکردەکانی پەکەکە ٤٠ ساڵە لە چیاکانی کوردستان تێکۆشان دەکەن، ھەوڵدان بۆ بە ئامانج گرتنیان شتێکی نوێ نییەو پێشتر بە ئامانج گیراون "ئێمە بەردەوام و بەھەموو شێوەیەک رێوشوێنی خۆمان ھەیە بۆ ئەگەری ھەر ھێرشێکی لەو شێوەیە". ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان پێیانوایە ئەو بڕیارە لەبەرژەوەندی ئەمریکادا نییە، چونکە پەکەکە و سەرکردەکانی لەناو ھەموو گەلی کوردا شوێنێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و دوای ئەو بڕیارە گومانی گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان بەرانبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا زیاتر بووە. بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی پەکەکە پاش ماوەیەکی کەم ھات لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن کە بەھۆی دەستگیرکردنی قەشە ئەندرۆ برەنسنی ئەمریکییەوە لەتورکیا گەیشتبووە ئەوپەڕی ئاڵۆزی. لەبارەی ئەو بڕیارەکەی ئەمریکا تا چەند چاوەڕوان کراو بووە لەلای پەکەکە، سەرحەد ڤارتۆ وتی "سیاسەتی ئەمریکا دیارە، دژایەتیکردنی پەکەکە شتێکی نوێ نییە لەلایەن ئەو وڵاتەوە، لەماوەی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵی ڕابردووی تێکۆشانی ئێمە لەدژی تورکیا، ئەمریکا ھەمیشە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بووە و بە ئاشکراش ئەوەی وتووە و رۆڵی گەورەشی ھەبووە لە دەستگیرکردنی ئاپۆدا". وتیشی "بێگومان بڕیارێکی چاوەڕوانکراو بوو، ئێمە باش دەبینین ڕەوشی سیاسی چییە، ھێزە نێودەوڵەتییەکان چۆن کاردەکەن و بەرنامەیان چییە". لەبارەی ئەوەی تائێستا ھیچ پەیوەندییە لەنێوان ئەمریکا و پەکەکەدا بوونی ھەبووە، سەرحەد ڤارتۆ باسی لەوەکرد، پەکەکە ھێزێکە لەسەر زەوی شەڕدەکات، "بێگومان ھێزە ھەیە بەگەلێک شێوە پەیام بڵاودەکەنەوە و دەنێرن و ناڕاستەوخۆ ھەوڵیانداوە پەیوەندی دروستبکەن، بەڵام ھیچ پەیوەندییەکی ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئەمریکا و پەکەکە نییە". وتەبێژی پەکەکە ڕەخنەی لەبەشێک لەلایەنەکانی ھەرێمی کوردستان گرت ، کە بەوتەی ئەو ھەڵوێستیان نیشاننەداوە لەدژی بڕیارەکەی ئەمریکا، لەکاتێکدا پەکەکە بەردەوام ھەڵوێستی خۆی بەرانبەر ھەر بڕیارێک نیشانداوە کە دژی لایەنە کوردییەکان بوبێت. "چەندین حزبی کوردستانی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو بڕیارەوە دیارینەکردووە و بێدەنگیان ھەڵبژاردووە، ئەوەش جێگەی رەخنەیە و پێویستە ھەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن". لەبارەی ئەوەی تاچەند ھەوڵیانداوە حزبە کوردییەکان نێوەندگیری پەکەکە بکەن لەگەڵ تورکیا و ئەمریکا، سەرحەد ڤارتۆ وتی "لەرەوشێکی وەک ئێستادا پێویستییەکی لەو شێوەیە نییە، ئەگەر ئەو ھێزانە بیانەوێت ھەوڵێکی لەو شێوەیە بدەن دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ ئێمە ببەستن". ئەو سێ سەرکردەیەی کەجەکە کە ئەمەریکا پارەی دیاریکردوە بۆ دەستنیشانکردنی شوێنیان رۆڵی سەرەکیان بینیوە لە پارێزگاریکردن لە پەکەکە دوای دەستگیکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩. لەو کاتەدا ئۆجەلان فڕیندرا، پەکەکە سەرقاڵى بەڕێوەبردنى شەشەمین کۆنگرەى خۆى بوو. لە دواى ڕفاندنى ئۆجەلان پەکەکە حەوتەمین کۆنگرەى خۆى بەشێوەى نائاسایى بەڕێوە برد. پەکەکە تاوەکو ئێستا ١١ جار کۆنگرەى بەڕێوە بردووە و نۆ جار ئاگربەستى یەکلایەنەى ڕاگەیاندووە. پەکەکە سێ جار لۆگۆى خۆى گۆڕیوە. لە دواى عەبدوڵا ئۆجەلانەوە لەلایەن کەسانى وەک موردا قەرەیلان و جەمیل بایکەوە سەرۆکایەتیى کراوە. سوپاى تورکیا لە ماوەى جەنگ لە دژى پەکەکەدا زیاتر لە چوار هەزار گوندى باکوورى کوردستانى تێکدا. بەهۆى ئەو جەنگەوە زیاتر لە ٢٥ هەزار ئەندام و لایەنگرى پەکەکە و هاوڵاتیى کورد گیانیان لەدەستداو زیاتر لە٢٠ هەزار هێزی سەربازی وە ئەندامانی میتی تورکیە کوژراون.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى پێشوترى داد ئاماژه به‌وه ده‌دات حزبه‌کان ده‌ترسن داواکارى گشتى جیابکه‌نه‌وه له‌وه‌زاره‌تى داد‌و ده‌یانه‌وێت له‌ژێر رکێفى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن بیهێڵنه‌وه و پێشیوایه سه‌روه‌رى یاسا بوونى نییه له‌هه‌رێمى کوردستاندا. فاروق جه‌میل، وه‌زیرى داد له کابینه‌ى پێنجه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که ته‌داخولاتى حزبى له ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و ناو قه‌زا هه‌یه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ده‌زگاى داواکارى گشتى و دیوانى چاودێرى دارایى کاراو چالاک بکرێت دۆخه‌که له‌هه‌رێمى کوردستان زۆر به‌ره‌و باشى ده‌گۆڕێت". باس له‌وه‌شده‌کات، ئه‌و کاته‌ى وه‌زیر بووه له‌رێگه‌ى ئه‌ندامانى داواکارى گشتییه‌وه پرۆژه یاسا پێشکه‌شى حکومه‌ت و په‌رله‌مان کراوه تا جیابکرێته‌وه، به‌ڵام رێگه نه‌دراوه گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت. فاروق جه‌میل پێى باش نییه دادوه‌ره‌کان ده‌ستله‌کاربکێشنه‌وه‌و داوایان لێده‌کات له جیاتى ئه‌وه یه‌ک هه‌ڵوێست بن و پێکه‌وه هه‌وڵى گۆرانکارى و چاکسازى بده‌ن له‌سیستمى دادوه‌ریدا. هاوڵاتى: وه‌کو وه‌زیرى پێشووى داد، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و نیگه‌رانى و ره‌خنانه‌ى که به‌رامبه‌ر به سیستمى دادوه‌رى هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان؟ فاروق جه‌میل: سیسته‌مى دادوه‌رى له مێژه تێکچووه، له‌سه‌ره‌تاى دووئیداره‌یى و مهحکهمهى ته‌میز بووه دوان و خه‌ڵکێکى زۆر ئه‌و کاته به‌ناهه‌ق دامه‌زرێندران و کران به دادوه‌ر، به‌ڵام دواتر که حکومه‌ت یه‌کی گرته‌وه دادگایه‌کى ته‌میزى باش دامه‌زرا به‌ره‌زامه‌ندى هه‌موو لایه‌ک و خه‌ڵکیش هه‌مووى پێیان باش بوو. دواتر که ده‌سه‌ڵاتى قه‌زائى له وه‌زاره‌تى داد جیاکرایه‌وه‌و وه‌زاره‌تى دادیش کارێکى باشى کرد که ده‌سه‌ڵاتى قه‌زائى رۆڵى خۆى ببینێت، به‌ڵام له‌دوایدا فشاریان له سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى قه‌زا کرد که (ساڵه‌ح یه‌عقوبى) بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئیشى نایاسایى پێبکه‌ن، ئه‌ویش پیاوێکى زۆر دادوه‌رانه بوو ره‌تیکرده‌وه ئه‌و ئیشه نایاساییانه بکات. لایه‌نێکى سیاسى هه‌ستا به‌وه‌ى هه‌موارى یاساى قهزایان کرد‌و ته‌مه‌نه‌که‌یان گۆڕى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى قه‌زا خانه‌نشین بکه‌ن و بۆخۆیان ئه‌وه‌ى بیانه‌وێت ئه‌وه دابنێین پلانه‌که‌یان سه‌رى گرت، له‌ورۆژه‌وه تا ئێستا ئه‌نجومه‌نى قه‌زا که‌وته‌وه ژێر رکێفى حزبى ئیتر رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپتر رۆشتووه. هاوڵاتى: دیارترین کێشه‌کانى به‌رده‌م سیسمسى دادوه‌رى له هه‌رێمى کوردستان چین؟ ئه‌رکى کێیه چاره‌سه‌ریان بکات؟ فاروق جه‌میل: ئه‌رکى ئه‌نجومه‌نى قه‌زایه ئه‌م کێشه‌یه‌ى به‌رده‌م سیستمى دادوه‌رى چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌گه‌ر لێبگه‌رێن ته‌داخول له ئیش و کاره‌کانیان نه‌که‌ن با بۆخۆیان ئیشکهکانیان بکه‌ن، بۆ نمونه دادگاى ته‌میز دوو سێ که‌س خانه‌نشین ده‌بن بۆ ده‌بێت به‌رێکه‌وتنى حزبى ئه‌ندامه‌کانیان دابنرێت، یاساى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زائى هه‌یه رێوشوێنه‌کانى دانانى مهحکهمهى ته‌میزو هه‌مووى دیارى کردووه، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى قه‌زایه ئیشه‌کانى خۆیان بکه‌ن،باشتره له‌وه‌ى به‌رێکه‌وتنى حزبى دابنرێن. هاوڵاتى: له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا ژماره‌یه‌ک دادوه‌ر ده‌ستیان له کارکیشاوه له داوکارى گشتى و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری، که دواترینیان حاکم شیخ له‌تیفه. کێ به‌رپرسه له‌مانه؟ فاروق جه‌میل: گوێم له قسه‌کانى کاک حاکم شێخ له‌تیف بوو، پیاوێکى راشکاوه بۆچونه‌کانى به‌شێکى پشتیوانى ده‌که‌م، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نا که ئه‌و باسى کرد، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌و دادوه‌ره باشانه که پهرۆژى قه‌زان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یان به ئیشێکى باشى نازانم، چونکه ئه‌وانه له‌ناو قه‌زا بن ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن قه‌زاکه چاک بکه‌ن نه‌ک وازى لێ بهێنن. وه‌زعى قه‌زا باش نییه‌و زه‌حمه‌تیشه له‌ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا دۆخى قه‌زا باش ببێت، چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا نایه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى به‌ویستى خۆیان بێت و هه‌رشتێک به‌دڵیان نه‌بێت ده‌یگه‌رێننه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و ئه‌وانیش به‌که‌یفى خۆیان گه‌مه‌ى پێده‌که‌ن. هاوڵاتى: له‌سه‌روبه‌ندى پێکهێنانى حکومه‌تى هه‌رێمداین، کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه ئه‌وه‌ى ده‌بێته وه‌زیرى داد ده‌سه‌ڵاتى داواکارى گشتى جیابکاته‌وه؟ فاروق جه‌میل: ئه‌مه هه‌ر له‌و کاته‌ى که وه‌زیرى داد بووم ئه‌و براده‌رانه‌ى داواکارى گشتى ده‌زانن با‌نگم کردن پێم وتن پرۆژه یاسایه‌ک دابنێن بۆ ئه‌وه‌ى جیاببنه‌وه له‌وه‌زاره‌تى داد، چونکه داواکارى گشتى ده‌بێت له‌وه‌زاره‌تى داد جیابکرێته‌وه، پرۆژه‌که‌یان چووه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و له‌وێوه چووه سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم نه‌یانهێشت ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ر بگرێت و بچێته په‌رله‌مان، جارێکى تریش پرۆژه‌یان پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کرد هه‌ر نه‌کرا، له‌وکاته‌وه وه‌زاره‌تى دادیش که‌وتۆته ژێر رکێفى حزبه‌وه به‌که‌یفى خۆیان داواکارى گشتى لاده‌به‌ن و دایده‌نێن به‌بێ ئه‌وه‌ى موراعاتى دۆخه‌که بکه‌ن. جارێ نازانم حکومه‌تى کابینه‌ى نۆیه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای حزبه‌کان پێکده‌هێندرێت یان نا، هه‌تا ئه‌و حزبانه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان له‌ژێر ده‌سته که به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ى ئێستا حکومرانى ده‌که‌ن شتى ئیجابیان نییه، ئهمهلى ئه‌وه‌مان نییه که دۆخه‌که چاک بکه‌ن. هاوڵاتى: داواکارى گشتى له‌سه‌روو دادگاوه‌یه، ئایا حزبه سیاسییه‌کان ترسیان له‌داواکارى گشتى هه‌یه وا نایانه‌وێت جیابکرێته‌وه له‌وه‌زاره‌تى داد؟ فاروق جه‌میل: ئه‌وه یه‌کێکه له هۆکاره‌کان که ترسیان له‌داواکارى گشتى هه‌یه، داواکارى گشتى که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى دادبێت ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆش بکرێت ئه‌گه‌ر ده‌زگاى داواکارى گشتى سه‌ربه‌خۆ نه‌کرێت بهتهوهتى له‌ئیش و کار نه‌ک ته‌نها له‌رووى ئیشى ئیدارییه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت بوێر بن بچنه هه‌موو کون و قوژبنه‌کانى حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیى و فهسادهى که حکومه‌ت هه‌یه‌تى ئاشکراى بکه‌ن بیده‌نه دادگاکان. داواکارى گشتى وه‌زیفه‌یه‌کى گرنگه، دوو شت له‌ناو حکومه‌ت کارا و چالاک بکرێن، یه‌ک ده‌زگاى داواکارى گشتى و جدهستهى چاودێرى دارایى، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیى ته‌واو و ده‌سه‌ڵاتى کاملى هه‌بێت که بتوانێت له‌هه‌موو لێپرسینه‌وه‌یه‌ک بکات وه‌زعه‌که ده‌گورێت و ئه‌سڵه‌ن پێویستمان به‌ده‌سته‌ى نه‌زاهه هه‌ر نابێت، نازانم ئه‌و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌یه چیه داییانناوه وه‌ک ده‌زگاێکى شکڵى هه‌مووشى حزبیه، به‌ڵام کاکه زۆر زۆر زه‌حمه‌ته بهێڵن داواکارى گشتى کارا بکرێت. هاوڵاتى: به‌ریزت وه‌زیر بووى له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتی، ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مام جه‌لال بریارێکى ده‌رکرد که ده‌بێت ده‌ستوه‌ردانى حزبى له زانکۆکان و دادگاکاندا نه‌مێنێ دواى زیاتر له ١٠ ساڵ هه‌ست ده‌که‌ى ئه‌و بریاره جێبه‌جێ کراوه؟ فغاروق جه‌میل: به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و وه‌زعانه به‌ره‌و خراپتر ده‌روات نه‌وه‌ک باشتر، مام جه‌لال حه‌زى ده‌کرد به‌ڵام که بووه سه‌رۆک کۆمار و چوه به‌غدا ئاگاى له‌کوردستان نه‌ما، ده‌ستێوه‌ردانى حزبى له‌دادگاکاندا ماوه. هاوڵاتى: ئایا دادوه‌ره‌کان ده‌توانن فشار دروست بکه‌ن بۆ چاککردنى سیستمى دادوه‌ری؟ فاروق جه‌میل: له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ده‌ستله‌کاربکێشنه‌وه دادوه‌ره به‌رێزه‌کانمان فشار دروست بکه‌ن باشتره، ئه‌نجومه‌نى قه‌زائى چاره‌سه‌رکردنى له‌ده‌ست دادوه‌ره‌کان خۆیاندایه، ئه‌گه‌ر خۆیان یه‌ک بن و نه‌هێڵن ته‌داخولاتى حزبى بکرێت، به‌ڵام حزب به‌شێکى زۆریانى داناوه له‌ژێر کاریگه‌رى حزبهکاندان. هاوڵاتى: ره‌شبینى یان گه‌شبینى بۆ چاکردنى سیستمى دادوه‌رى له‌هه‌رێمدا؟ فاروق جه‌میل: بۆ خۆم کابرایه‌کى ره‌ش بین نیم، به‌ڵام حه‌قیقه‌تیش هه‌یه ناتوانى لێى لابده‌یت، حه‌قیقه‌تى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى که چه‌ند ساڵه به‌و عه‌قڵیه‌ته حکومرانى ده‌کات، راسته له‌که‌ناڵه‌کان باسى ئه‌وه ده‌که‌ن که سه‌روه‌رى یاسا و دادگاکان هه‌یه و یاسا له‌سه‌رو هه‌موو شتێکدایه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئه‌و قسانه ده‌که‌ن بۆ خۆیان ئاوایان له قه‌زا و سیستمى دادوه‌رى کردووه له‌هه‌رێمى کوردستاندا و سه‌روه‌رى یاسا پێشێل ده‌که‌ن، سه‌وه‌رى یاسا بوونى نیه‌و ئه‌و کاته‌ى وه‌زیرى داد بووم وام وتووه. هاوڵاتى: په‌یمانگاى دادوه‌ران هه‌یه و ده‌وترێت بهتهسکیهى حزبى که‌سه‌کان وه‌رده‌گیرێن؟ تاچهدن زانیاریت له‌وباریه‌وه هه‌یه؟ فاروق جه‌میل: په‌یمانگاى قه‌زائى رێگه‌یه‌کى زۆر باشه بۆ پێگه‌یاندنى کادرى قه‌زائى باش، به‌ڵام ئه‌و په‌یمانگایه له‌ژێر کاریگه‌رى حزبیدایه، راسته به تاقیکردنه‌وه ده‌کرێت و به‌نهێنییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زانیاریم هه‌بێت له‌م لاولا خه‌ڵکى تر‌ى تێ ده‌کرێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، وانیه که له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رانه هه‌موو که‌سه‌کان وه‌ربگیرێت.
BBC، هاوڵاتی دووشەممە قۆناغی دووەمی ئابڵوقە توندەکانی ئەمریکا بەسەر ئێران‌دا سەپێندرا. حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئەو وڵاتەش هەوڵەکانی ئەمریکا بەشکستخواردوو ناودەبات و دەڵێت: «شکی تێدانیە کەئەمریکا لەم پلانگێڕیەیدا دژ بەئێران سەرکەوتوو نابێت و وردە وردە دەکشێتەوە.» ئابوری ئێران بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر هەناردەکردنی نەوت بەندەو ئەم قۆناغە نوێیەی ئابڵوقەکان کە کەرتی وزە دەکاتە ئامانج زیانێکی کوشندە بەئابوری ئەو وڵاتە دەگەیەنێت. یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری کردوە کەکۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان بەردەوامبن لەمامەڵەکردنی دارایی لەگەڵ ئێران. بەڵام ئایە ئەم کۆمپانیایانە ئامادەن بەرژەوەندیە ئابوریەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بخەنە مەترسیەوە و مامەڵە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا تێکبدەن لەسەر ئێران؟ ئەمریکا بۆچی ئابڵۆقەی بەسەر ئێران‌دا سەپاندوە؟ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەمساڵدا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران‌دا کشایەوە و ڕێککەوتنەکەی بە «بەرباد» ناوزەند کرد کەپێشتر لەساڵی ٢٠١٥دا لەلایەن شەش وڵاتەوە لەگەڵ ئێران‌دا واژۆکرا لەسەر سنوردارکردنی پرۆگرامە ئەتۆمیەکەیان لەبەرانبەر لابردنی هەموو ئابڵوقە ئابوریە نێودەوڵەتیەکان لەسەریان. هەموو ئەو ئابڵوقانەی کەدوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە لابران ئێستا ئەمریکا تاکلایەنانە سەپاندوویەتیەوە بەسەر ئێران‌دا. بەڵام وڵاتانی تر، کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش لەخۆدەگرن، پێیان وایە کەئێران پابەندبووە بەڕێککەوتنەکەوە و بەڕاستەوخۆ خستوویانەتەڕوو کەئامادەنین پاڵپشتی ئەمریکابن لەسەپاندنی ئابڵوقەی ئابوری بەسەر ئێران‌دا. پێگەو هەژموونی ئەمریکا لەبازرگانی نێودەوڵەتیدا هێندە بەهێزە کەتەنها ڕاگەیاندنی سەپاندنی ئابڵوقە ئابوریەکان بەسەر ئێران‌دا بەس بوو بۆ جێهێشتنی بەلێشاوی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان لە ئێران و کشانەوەی بەرژەوەندیەکانیان، هاوکات هاوردەی نەوتی ئێران لەکزبووندایە. ئابڵۆقەکەی ئەمریکا چۆن کار دەکات؟ دوایین قۆناغی ئابڵۆقەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕێگری دەکات لەهەر کۆمپانیایەک کەمامەڵە لەگەڵ ئێران بکات کەمامەڵە لەگەڵ ئەمریکا بکات. جگە لەمەش بەهۆی ئابڵۆقەکانەوە هەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی کەمامەڵەی ئابوری لەگەڵ هەر کۆمپانیایەکی تر بکات کە لەئێراندا کاربکات دوچاری سزا دەبێتەوە. لە دووشەممەوە ئابڵوقە خراوەتە سەر بانکی ناوەندی ئێران دوای ئەوەی لەمانگی ئابدا و لەیەکەم قۆناغی ئابڵوقەکەدا ئابڵوقە خرایەسەر مامەڵەکردنی ئاڵتون و کانزاو ئوتومبێل. ئەمریکا بەئاشکرا ڕایگەیاندوە کە ئامانجی کۆتایی لەبنهێنانی بازرگانی نەوتی ئێرانە، بەڵام لەئێستاداو بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگا بەهەشت وڵات دەدات کەهاوردەی نەوتی ئێران بکەن تاوردە وردە دەرفەتیان هەبێت هاوردەی نەوتی ئەو وڵاتە کەمبکەنەوە، بەپێی سەرچاوەکانی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس ئەو وڵاتانە ئیتاڵیا و هیندستان و یابان و کۆریای باکور لەخۆدەگرن. خۆلادانی ئێران لەئابڵوقە ئابوریەکە یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەی ڕێگا خۆشبکات بۆ بازرگانی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ ئێران و دووچاری سزای دارایی لەلایەن ئەمریکاوە نەبنەوە میکانیزمێکی پارەپێدانیان دابینکردوە کەوادەکات ئەم کۆمپانیایانە سیستەمی دارایی ئەمریکا تێبپەڕێنن لەمامەڵە بازرگانیەکاندا. وەک بانکێکی سەربەخۆ، ئەم میکانیزمە پێشنیارکراوە ڕێگەدەدات بەکۆمپانیاکان مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ئێران نەکەن بەڕاستەوخۆو پارە نەچێتە دەرەوەو ناوەوەی ئێران. بەم شێوەیە، گەر ئێران نەوت هەناردەی وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا بکات، کۆمپانیا نەوتیە ئێرانیەکە پارەکە دەدات بەم دەزگای پارەپێدانە و بەڕاستەوخۆ مامەڵەی پارە لەنێوان دوو لایەنەکەدا ڕوونادات. ئێران دەتوانێت دواتر ئەو پارەیەی دەچێتە ئەم دەزگایەوە بەکاریبهێنێت بۆ کڕینی شتومەک و پێویستی لەوڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا. یەکێتی ئەوروپا هەروەها داواکاریەکی پێشکەشکردووە کە هەموو زیانە داراییەکانی بەهۆی ئابڵوقەکەانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەریانکەوتوە وەریبگرنەوە. کەواتە ئێران خۆی ڕادەگرێت؟ بەم پلانەی یەکێتی ئەوروپاشەوە، نرخی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران‌دا لەلایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانەوە زۆریان لەسەردەکەوێت و مەترسی سزایان لەسەرە. بۆ نمونە، گەر کۆمپانیایەکی گواستنەوەی نەوت بیەوێت نەوتی ئێران لەم ڕێگە نوێیەوە بکڕێت کەیەکێتی ئەوروپا پێشنیاریکردوە هێشتا هەر مەترسی سەپاندنی سزایان لەسەر هەیە و پێدەچێت مامەڵە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا لەدەستبدەن. بەوتەی (ڕیچارد نێفیو)، پسپۆڕی ئابڵۆقەو لێکۆڵەرەوەی پایەبڵند لەزانکۆی کۆڵۆمبیای ئەمریکا، ئابوری ئێران بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەست نیە بە سیستەمی دارایی ئەمریکاوە بەڵام کێشەیەکی تر لەئارادایە. ئەو دەڵێت: «کێشەکە ئەوەیە کەزۆرێک لەو لایەنانەی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن ئەوان پەیوەستن بە سیستەمی دارایی ئەمریکاوەو ئەمەش ساردیان دەکاتەوە لەئامادەییان لەمامەڵەکردن لەگەڵ ئێران لەترسی لەدەستدانی مامەڵە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا.» بەپێی پێشبینیەکانی ئەو، کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکان زیاتر ئامادەییان دەبێت لەکۆمپانیا گەورەکان تا لەڕێگای ئەو سیستەمە نوێیەی یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری کردوە کار لەگەڵ ئێران‌دا بکەن. جگە لەمەش بەوتەی پسپۆڕێکی تر مامەڵەکردن بەم سیستەمە پێدەچێت سزای لاوەکی لێ بکەوێتەوەو بەسەر کۆمپانیاکاندا بسەپێندرێت. لێکتێگەیشتنێکی کاتی؟ ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە کەبڕی هاوردەی نەوتی ئێران بۆ سفر داببەزێنێت بەڵام بەوتەی (سکۆت لوکاس) پرۆفیسۆری سیاساتی نێودەوڵەتی لە زانکۆی بێرمینگهام، ئەمە ڕێگەچارەیەکی مەنتیقی نیە چونکە نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە. جگە لەمەش ڕازیبوونی چین بەسەپاندنی ئابڵوقەکان زۆر گرنگە، کە لەئێستادا زیاترین مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران‌دا هەیە. دوایین جار کەئابڵوقەی ئابوری بەسەر ئێران‌دا سەپێندراو کەرتی نەوتی کرایە ئامانج لەساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٦ هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بەڕێژەی ٥٠% دابەزی. بێ شک، هەناردەی نەوتی ئێران ڕوو لەدابەزین دەکات لەگەڵ ئەم ئابڵوقە ئابوریەی ئێستاشدا، بەڵام ئاشکرایە کەئێران و دۆستە ئابوریەکانی ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن تا پەیوەندیە بازرگانیەکانیان بهێڵنەوە. پسپۆڕێک لەئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات و دەڵێت «مەخەڵەتێن، ئەم ئابڵۆقانە زۆر ئازاربەخش دەبن بۆ ئێران، بەڵام پێشتر ئەو وڵاتە چەندین ئابڵوقەی تری تێپەڕاندووە.» ئێرانیەکان بەزۆر دەبێت بیر لەشێوەی نوێ بکەنەوە بۆ فرۆشتنی نەوت و بۆ ئەم مەبەستەش پشت بەمێژووی چەند ساڵەی ژیانیان لەژێر ئابڵۆقەی ئابوری‌دا دەبەستن. بۆ پڕکردنەوەی پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ ئەوروپیەکانیشدا لەدەستیداوە، ئێران بەرەو ڕۆژهەڵات دەڕوانێت و هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ ڕووسیا و چین دەدات. وەرگێڕانی: یاد قوربانی
هاوڵاتی، سه‌روه‌ر لهپڕۆژە بودجه‌ى 2019دا بڕی یه‌ک ترلیۆن دینار له‌بودجه‌ى به‌شه خۆراکی مانگانه‌ى هاوڵاتیان که‌مکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى هیچ ماده‌یه‌کى به‌شه‌خۆراک زیادنه‌کرێت، که‌هاوڵاتیان له ماده خۆراکیه‌کان و کوالێتیه‌که‌ى ناڕازین. به‌شه‌خۆراکی هاوڵاتیان له وه‌زاره‌تى بارزگانی عێراقه‌وه ده‌نێردرێت بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاکان، لهپارێزگاکانى هه‌رێمی کوردستانیش به‌شه‌خۆراکه‌که مانگانه له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانی دابه‌شکردنی خۆراکه‌وه دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر بریکاره‌کاندا و پاشان هاوڵاتیان. بڕیار نییه بۆ ساڵى داهاتوو هیچ به‌شه خۆراکێک زیادبکرێت به‌هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى بودجه‌یه‌ک به‌بڕی یه‌ک ترلیۆن دینار، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى ژماره‌ى خێزانه‌کان له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا زیادیان کردوه. له‌کاتێکدا به‌پێی لیستى ناوى خۆراکه‌کان بێت ده‌بوو 30 ماده‌ى خۆراکی به‌هاوڵاتیان بدرێت، به‌ڵام ته‌نها چوار ماده ده‌درێت. شەوکەت محەمەد، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی به‌هاوڵاتی وت «له‌کۆی 30 ماده ئێستا چوار ماده دابه‌شده‌کرێت کهپێکهاتهوه له‌ئارد، برنج، شه‌کر، زه‌یت». بڕی به‌شه خۆراکی هاوڵاتیانى هه‌ر پارێزگایه‌ک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراقه‌وه دیاریده‌کرێت و ده‌درێته بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک له‌پارێزگاکه. به‌ڵام له‌ساڵانى 2014 و 2017 چه‌ند مانگێک به‌شه‌خۆراکی هاوڵاتیان نه‌دران، ئه‌وه‌ش دواى هه‌ندێک گرژی ئه‌منى و سیاسی. شەوکەت محەمەد، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌و به‌شه خۆراکه فه‌وتاوانه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو وتى «تا ئێستا هیچ ڕێنمایهکمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه ، له‌ساڵی 2014ه‌وه بڕیاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان ڕاگیراوه«. هه‌ندێک له‌هاوڵاتیان رازیی نین لهکوالێتى به‌شه خۆراکه‌کان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ندێکیان لهکاتنى خۆیاندا دابه‌شناکرێن. به‌هار سه‌یفوڵا، ته‌مه‌ن 40 ساڵ ئاماژه به‌وه‌ده‌کات ئه‌و خۆراکانه‌ی کهدابهشدهکرێن به‌سه‌ریاندا له‌ئاستی پێویستدا نین، وتى «به‌شه خۆراک به‌شێوه‌یه‌که که‌ته‌نانه‌ت مانگانه له‌کاتی خۆیاندا دابه‌ش ناکرێن، به‌ڵکو پاش تێپه‌ڕینی چه‌ند مانگێک به‌شه خۆراکی یه‌ک مانگ وه‌رده‌گرین، قه‌ره‌بووی خۆراکه فه‌وتاوه‌کانیش ناکرێت». هه‌روه‌ها هاوڵاتیه‌ک دەڵێت ئه‌و خۆراکانه‌ی که‌وه‌ریده‌گرن به‌که‌ڵکی خواردن نایه‌ن و به‌ناچاری ده‌یفرۆشنه‌وه به‌بریکاره‌کان یاخود ده‌کرێت به‌خۆراکی ئاژه‌ڵه ماڵیه‌کان. زه‌ینه‌ب محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 44 ساڵ دانیشتووى سلێمانى پاش وه‌رگرتنى به‌شه خۆراکه‌که‌ى هه‌ندێک جار به‌شه خۆراکى مانگانه‌که‌ى ده‌فرۆشێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى لێی رازیی نیه. زه‌ینه‌ب بۆ هاوڵاتی وتى «ئاردو برنجه‌که هه‌ندێک مانگ به‌که‌ڵک نایات و ئه‌یفرۆشمه‌وه، هه‌ندێ جاریش باشه‌و بهکاریددههێنین و ده‌یخۆین». وتیشی «زۆرجار بایه‌عى دواده‌که‌وێت و دواى دوومانگ وه‌ریده‌گرین». شەوکەت محەمەد، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی له‌باره‌ى نیگه‌رانیه‌کانى هاوڵاتیانه‌وه وتى «ئه‌و خواردنانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه ده‌نێردرێت خاوه‌نی باشترین کوالێتین، چونکه چوار جۆر پشکنینی بۆ ده‌کرێت، له‌پاش ده‌رچوونی له‌پشکنین ئه‌وکاته بڕیاری ده‌ستکردن به‌دابه‌شکرنی ده‌ده‌ین». به‌ڵام بهبڕواى دلێر تاهیر کهبریکارى به‌شه خۆراکى مانگانه‌ى هاوڵاتیانه له چه‌مچه‌ماڵ بڕو کوالێتی خۆراکه‌کان لهبریکارێکهوه بۆ بریکارێکی تر جیاوازن و ده‌گۆڕێن. دلێر تاهیر وتى «بۆ نمونه هه‌ریه‌ک له‌ماده‌کانی (برنج و ئارد) به‌شێکی سه‌ره‌کین له‌گرفته‌کان، به‌وه‌ی که دوو جۆر له‌برنج دابه‌شده‌کرێن به‌سه‌ر بریکاره‌کاندا، که جۆرێکیان له‌ڕووی کوالێتیه‌وه کوالێتیه‌کی نزمی هه‌یه و ئه‌وی تریان به‌پێچه‌وانه‌وه«. وتیشی «ئه‌مه واده‌کات کێشه‌و گرفت دروستبکات له‌نێوان هاوڵاتیان و بریکاره‌کاندا، هه‌روه‌ها ئاردیش به‌ده‌ر نیه له‌گرفته‌کان له‌ڕووی کوالێتیه‌وه به‌هۆی ئه‌و جۆره گه‌نمه‌ی ده‌هاڕدرێت بۆ ئارد.» حکومەتی عێراق له‌م ساڵانه‌ى دواییدا چه‌ند مانگێک بەشەخۆراکی ھاوڵاتییان قەرزار بوو. لەساڵی 2016 هاوڵاتیان بەکۆی گشتی تەنها چوار جار بەتەواوەتی بەشە خۆراکییان پێدرا زۆربەی کات بەشێوە پچڕپچڕو کەم دابەشکراوە. جگە لەوەی کەپارەی قەرەبووی بەشە خۆراکی هاونیشتیمانیان خەرجنەکرا بەو پاساوەی کە لەیاسادا دیاری نەکراوە و لەبودجەی 2017یشدا بۆ هەرێمی کوردستان هیچ بڕێکی دیاریکراوە تەرخان نەکرا. بۆ ساڵى داهاتووش بڕی بودجه‌ى به‌شه خۆراک که‌مکراوه‌ته‌وه. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ى دارایی عێراق به هاوڵاتی وت «له‌پرۆژه بودجه‌ى 2019ى عێراقدا بودجه‌ى حاکیمه که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ ترلیۆن و نیوێک که‌ساڵى رابردوو دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار بووه، ئاراسته‌کان به‌و شێوه‌یه‌ن که ئه‌مه جێگیر ده‌کرێت له‌بودجه‌دا». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه به‌و پێیه‌ى بودجه‌ى حاکیمه که‌مکراوه‌ته‌وه‌و ماده‌کانى به‌شه خۆراکى مانگانه‌ى هاوڵاتیان که‌ئێستا چوار ماده‌یه زیاد ناکرێت ئه‌گه‌ر که‌منه‌کرێته‌وه. هه‌روه‌ها وتیشى»راپۆرتێکیان ئاماده کردووه ئه‌و مانگانه‌ى به‌شه خۆراک نه‌دراوه به‌هاوڵاتیان قه‌ره‌بووى مادییان ده‌که‌نه‌وه یان نا و له‌سه‌ر کوالێتییهکانیشى به‌دواداچونى جددى ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى دیکه‌دا». به‌شه خۆراکی هاوڵاتیان به‌پێی بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی درا به‌ژماره 986ى ناسراو نەوت بەرامبەر بە خۆراک، ئه‌مه‌ش دواى گه‌مارۆیه‌کى قورسی ئابوری کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هات له‌سه‌ر عێراق له 5/8/1990 که‌تێیدا ئەنجومەنی ئاسایش بەپێی بڕیاری ژمارە ٦٦١ سزای ئابووری بەسەر عێراقدا سەپاند دواى داگیرکردنى کوێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه. بەپێی راپۆرتەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەنێوان ١٩٩٠---١٩٩٥ نیو ملیۆن منداڵی عێراق بەهۆی بەدخۆارکییەوە گیانیان لەدەستدا. بەڵام لە مانگی چواری ١٩٩٥ ئەنجومەنی ئاسایش بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بڕیاری ٩٨٦ی ده‌رکرد، ئەمەش بە پرۆگرامی نەوت بەرامبەر بە خۆراک ناسرا.، به‌ڵام زیاتر له‌دوو ساڵێک به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا تێپه‌ڕی پاشان به‌شه خۆراک گه‌یشته عێراق. بەپێی ئەو بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایش رێگای بەحکومەتی عێڕاقی دەدا بڕێک لەنەوت بفرۆشێت بۆ دابینکردنی خواردن و دەرمان و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان، مەرجی سەرەکی ئەم بڕیارە ئەوەبوو کە رێگانەدرێت حکومەتی عێڕاق لەداهاتی نەوت ژێرخانی سەربازی ببوژێنێتەوە، ئەمە تەنها ئەو ماوەیە بوو، کەعێراقییەکان بەناڕاستەوخۆ بەشێوەیەکی رێژەیی سوودیان لەداهاتی نەوت وەرگرت. دوای روخانی رژێمی بەعس لەنیسانی ٢٠٠٣ و دواتر پێکهێنانی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ و نوسینەوەی دەستورێکی نوێ کە کورد تێیدا بەشێکی سەرەکی و گرنگە، بەشە خۆراکی هاوڵاتیان لە رێگەی وەزارەتی بازرگانیەوە بەردەوامی پێدرا، سەرەڕای ناڕازیبوونی هەندێک لەهاوڵاتیان لەکوالێتی مادەکان و ناڕێکوپێکی دابەشکردنی.
هاوڵاتی هه‌رێمى کوردستان چاوى بڕیوه‌ته بازاڕه‌کانى سوریا له‌دواى جه‌نگ و هێوربوونه‌وه‌یه‌کی رێژه‌یی بارودۆخى ناجێگیرى ئه‌و وڵاته، ئه‌گه‌ر گه‌مارۆکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران کاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕه‌کانى دروستبکات، که تائێستا کاریگه‌رییه‌که‌ى نادیاره. ڕۆژى چوارى ئه‌م مانگه ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا قۆناغى دووه‌مى سزاکانى بۆ سه‌ر ئێران خسته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، که زیاتر که‌رتى نه‌وتى ئه‌و وڵاته‌ى به ئامانج گرتووه. تا ئێستا گه‌مارۆکان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان دروستنه‌کردووه، که بۆ دابینکردنى به‌شێک له پێداویستییه‌کانى پشت به هاورده‌کردنیان ده‌به‌ستێت له‌ئێرانه‌وه. نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى له‌وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند، هه‌تا ئێستا گه‌مارۆکان هیچ کاریگه‌رییه‌کى له‌سه‌ر هه‌رێم دروستنه‌کردووه، به‌ڵام مه‌ودایه‌کى ده‌وێت تا کاریگه‌رییه‌که‌ى به‌ته‌واوى ده‌رده‌که‌وێت. وتیشى «پێشبینى ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هات و رێگه‌نه‌درا هه‌ندێ مادده‌ش هاورده بکرێت هیچ کاریهگهرییهکى نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى سنور‌و مه‌رزى به‌دیلمان هه‌یه، هه‌روه‌ها دواى ریفراندۆم چه‌ند مانگێک ئێران سنوره‌کانى داخست، به‌ڵام هیچ کاریگه‌رییه‌کى له‌سه‌ر بازاڕه‌کانى هه‌رێم دروستنه‌کرد». قۆناغى دووه‌مى سزاکانى سه‌ر ئێران زۆربه‌ى ئه‌و که‌لوپه‌لانه ناگرێته‌وه که هه‌رێم ڕۆژانه له‌و وڵاته‌وه هاورده‌ى ده‌کات، وه‌کو خۆراک و ده‌رمان و ئامێرى پزیشکى و سه‌وزه و میوه، به‌ڵام که‌رتى سوته‌مه‌نى ده‌گرێته‌وه که به‌شێک لهئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌رێم و ئێران له‌و رێگهیهوهیهو هێشتا ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوى نه‌وه‌ستاوه. نه‌وزاد ئه‌دهه‌م باسى له‌وه‌کرد، گه‌مارۆکان گۆڕانکارى له رێڕه‌وى بازرگانى دروستده‌کات، له‌ئێستا مه‌وادێکى زۆر به‌ترانزێت له رێگه‌ى ئێرانه‌وه دێته هه‌رێم، ئێران له‌و کاڵایانه حه‌قى رێگاوبان وه‌رده‌گرێت، ئه‌وکاته که‌ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌حنى به‌حرى رێگرى لێبکرێت ئه‌وکاته رێڕه‌وى بازرگانى ده‌گۆڕێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام پێشبینى ده‌کرێت نه‌هێڵن ئه‌و مه‌وادانه بێت. وتیشى «به‌دیلى ئێران بۆ هه‌رێم، رێگاى مێردین ئیبراهیم خه‌لیله، له‌گه‌ڵ رێگاى سوریا کهمهوادێکى زۆرى لێیه وه‌کو که‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌تایی کارگه‌کان و پێشتر له رێگه‌ى سوریاوه ده‌هات کەشهڕ ڕوویدا په‌نا برایه به‌ر ئێران». به‌رپرسه‌که‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌گه‌ر بارودۆخى سوریا ئاسایی بێته‌وه‌و شه‌ڕ نه‌مێنێت، ده‌کرێت ئه‌و وڵاته ببێته‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کى باش بۆ هاورده‌کردنى که‌ره‌سته‌ى خاو. هه‌رێمى کوردستان دوو مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ و په‌روێزخانى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌یه که‌ساڵانه قه‌باره‌ى بازرگانى تێیاندا نزیکه‌ى شه‌ش ملیار دۆلاره، ئه‌مه جگه له‌چه‌ندین مه‌رزى دیکه‌ى نافه‌رمى و لاوه‌کى. ئه‌زوه‌ر مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌رزى باشماخ دوێنێ له‌کۆنفرانسێکى ڕۆژنامهونوسیدا ڕایگه‌یاند، هاتوچۆو ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌نێوان ئێران و هه‌رێم له‌و خاڵه سنورییه‌وه به‌رده‌وامه و وه‌کو ڕۆژانى پێش گه‌مارۆکان ئاساییه. وتیشى ته‌نانه‌ت ئاڵوگۆڕى سوته‌مه‌نیش نه‌وه‌ستاوه له‌مه‌رزى باشماخه‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌و ئاڵوگۆڕه به‌پێی سزاکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران قه‌ده‌غه کراوه. ڕۆژانه له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌ده‌یان تانکه‌ر نه‌وتى خاو ر ده‌برێته ئێران و له‌و وڵاته‌شه‌وه به‌ده‌یان تانکه‌ر سوته‌مه‌نى هاورده‌ى هه‌رێم ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش جموجۆڵى بازرگانى له خاڵه سنورییه‌کانى نێوان هه‌رێم و ئێران زیاتر کردووه. مسته‌فا عه‌بدوڕه‌حمان سه‌رۆکى یه‌کێتى هاورده‌و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان به هاوڵاتی وت «گه‌مارۆکانى سه‌ر ئێران پاشه‌کشه‌ى بهجوڵهى بازرگانى نێوان هه‌رێم و ئێران نه‌کردووه‌و تا مانگێکى دیکه‌ش ئه‌و کاریگه‌رییه دروستناکات، هیچ ئاسته‌نگێک تائێستا دروستنه‌بووه بۆ کاره بازرگانییه‌کان». باسى له‌وه‌شکرد، قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌رێم و ئێران ماویه‌تى بگاته‌وه به‌ڕێژه‌ى پێشوو، چونکه ترسێک هه‌یه لاى بازرگانان و پێشتریش ئێران بۆ چه‌ند مانگێک ده‌روازه‌کانى به‌ڕووى هه‌رێمدا داخست، به‌ڵام ئاڵوگۆڕێ بازرگانى به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه. له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا هه‌رێم ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌کى سودمه‌ند له‌و سزایانه ده‌ربازى بێت وه‌ک له‌وه‌ى زیانى به‌ربکه‌وێت، سه‌رۆکى یه‌کێتى هاورده‌و ناردنکارانى هه‌رێم وتى «ئه‌و بۆچونه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه که ده‌وترێت تمه‌ن زۆر داده‌به‌زێت و بازرگانه‌کان ده‌توانن فرسه‌ت بهێنن و کاڵا به‌هه‌رزان له‌سه‌ریان بکه‌وێت». وتیشى «به‌ڵام ئێمه ده‌بێت حسابی ئه‌و بازرگانانه بکه‌ن که براندنیان هه‌یه و به‌ڕێژه‌ى زۆر ئاڵوگۆڕى بازرگانى ده‌که‌ن، ئه‌وان ئاڵوگۆڕى بازرگانیان له‌گه‌ڵ ئێران کردووه به‌دۆلار کارخانه‌کانیش به هه‌مان شێوه کردویانه به‌دۆلار، چونکه ئه‌و کارخانانه که مه‌وادى سه‌ره‌تایی بهیۆرۆ و دۆلار ده‌کڕن له‌سه‌ریان گران ده‌که‌وێت و حکومه‌ت ناتوانێت بۆیان دابین بکات، که پێشتر به‌تمه‌ن بۆیانى دابینده‌کرد». تا ئێستا سزاکانى سه‌ر ئێران کاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى هیچ کاڵایه‌ک له‌هه‌رێمى کوردستان دروستنه‌کردووه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و کاڵایانه‌ش که له‌ئێرانه‌وه هاورده ده‌کرێن. هه‌رێمى کوردستان دوو جۆر مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، جۆرێکیان بە شێوەی ترانزێتە بۆ ئەو شمەک و بەروبوومانەی کە لەڕێگەی بەندەرەکانی ئێرانەوە دێتەناو هەرێمی کوردستانەوە، جۆرێکی تریان تایبەتە بەو شمەک و بەروبوومە ناوخۆییانەی کە لە ناو ئێران دەکڕێن و راستەوخۆ دەهێنرێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە. ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، تائێستا بازرگانانی هەرێم بەگشتی هیچ کێشە و گرفتێکیان نیە بۆ هێنانی بەرهەمە ناوخۆیەکانی ئێران بۆ هەرێم و مەرزەکان. سەبارەت بەو بازرگانانەی تری هەرێم کە تائێستا لەبەندەرەکانی ئێرانەوە بەترانزێت کەلوپەلیان هێناوە بۆ هەرێم، ژووری بازرگانی ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، ئەو بازرگانانه لەئێستادا کاردەکەن بە پێی پێوست بۆ گۆڕینی ئاراستەی ڕێگاکانیان بەرەو بەندەرەکانی تر لەئوم قەسر، مێرسین، عەقەبە یان هەر ڕێڕەوێکی تری گونجاو. تائێستاش کەشتیە ئێرانیەکان بەردەوام کاردەکەن، تەنها کەشتییە بیانیەکان لەکار وەستاون لەبەندەرەکانی ئێران. ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌وه‌ى ئه‌وان چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن یەکلابێتەوە لەداهاتوودا، تەنها کێشەی هێنانی سوتەمەنییە بۆ هەرێم، چ ئەوەی ڕاستەوخۆ لە ئێرانەوە دەکڕێت و دەهێنرێتە هەرێم وە چ ئەوەی لەپێشدا دەهێنرێتە بەندەرەکانی ئێران لەڕێگەی ئەو کەشتیانەی کە لەئیماراتەوە دێن و لەپاشان بەرهەمەکانیان بەترانزێت دەهێنرێنە هەرێم. تائێستا چاوەڕوانی زانیاری زیاتر دەکەن لەو بارەیەوە.
ئارا ئیبراهیم سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆردومانى حه‌شارگه‌کانى داعشیان کرد له چیاى قه‌ره‌چوغ له‌سنورى مه‌خمور، دوو به‌رپرسى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئاڵوگۆڕى زانیارى هه‌واڵگرى له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌که‌یان و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه. گروپى داعش، به‌یه‌کێک له‌و گروپه توندره‌وه مه‌ترسیانه داده‌نرێت که ماوه‌یه‌کى زۆر به‌شێک له‌خاکى عێراق و سوریاى داگیر کرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و سوپا له‌عێراق و له سوریاش له‌لایه‌ن هێزه‌کانى په‌یه‌ده‌وه زۆرینه‌یان له‌ناوبراون. داعش له سنورى مه‌خمور له چیاى قهرهجوع و سنورى حه‌مرین و حه‌ویجه جموجۆڵیان هه‌یه‌و وه‌ک به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ڵێن به‌رده‌وام چاودێریان ده‌کرێت. لیوا جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات که هه‌فتانه و رۆژانه بۆردومانى حه‌شارگه‌کانى داعش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌کرێت به‌هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى پێشمه‌ره. جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" حه‌شارگه‌یه‌کى داعش له چیاى قه‌ره‌چوغ بوونى هه‌یه‌و به‌رده‌وام چاودێرى ده‌کرێت له‌لایه‌ن هه‌م هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانانه‌و ئه‌وانیش بۆرودمانیان کردوون". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که بۆردومانه‌کانى بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌کانى داعش هه‌فتانه به‌رده‌وامى هه‌یه‌و له‌زۆر ناوچه‌دا ئه‌نجامده‌درێت، وتیشى"جگه له‌سنورى مه‌خمور، له‌سنورى حه‌ویجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر، هه‌ندێ حه‌شارگه‌یان هه‌یه هه‌ر نه‌فه‌قى ژێر ئه‌رزه‌و هێشتا هه‌ر ماوه، که چاودێرى‌و زانیارى له‌سه‌ر دێت بۆردومانیان ده‌کرێت، ئه‌و فرۆکانه کارى خۆیان ده‌که‌ن". ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که چوار هه‌زار چه‌کدارى داعش له دێره‌زور تا هه‌موو ناوچه‌کانى تر هه‌یه"ئه‌مه ژماره‌یه‌کى خه‌مڵاندنه‌و له‌ناوچه‌ى دێره‌زور که‌له‌سه‌ر سنورى عێراق شه‌رێکى زۆرى تێدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وناوچانه‌ى بیابانى رومادى و حهمیجهو حه‌مرین به‌گشتى چوار تا پێنج هه‌زار چه‌کداریان ماوه". جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، ده‌ڵێت:" هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه بۆ ئاڵوگۆرى زانیارى و هه‌واڵگرى بۆ له‌ناوبردنى داعش". هاوکات، لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" تا ئێستا نازانین زیانه‌کانى داعش چه‌ند که‌سیان کوژراوه به‌هۆى بۆوردومانهکانى ئه‌مڕۆوه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانین که داعش بنکه‌و حه‌شارگه‌ى له چیاى قه‌ره‌چوغ هه‌یه‌و زانیارى هه‌واڵگرى دروست هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى بۆردومانیان بکرێت، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن له‌و فهعالیاتانهدا ره‌نگه ده‌یان چه‌کدارى داعش له‌ناوببرێن". ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌روو که هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه‌و هه‌موو دوو هه‌فته جارێک ئاڵوگۆرى زانیارى هه‌واڵگرى و ئه‌و شوێنانه ده‌کرێت که داعش و چه‌کاره توندره‌وه‌کانى تێدایه. جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که داعش مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان نییه.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى ئه‌ندامی ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی پێشووى هاوپه‌یمانی و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵیدا چونه‌ته‌وه ناو یه‌کێتى ناتوانن هاوپه‌یمانى هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. له‌م چاوپێکهوتنهوهى هاوڵاتیدا سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى باس له کۆبوونه‌وه‌ى گشتى هاوپه‌یمانى ده‌کات که سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هاوڵاتى: کێ به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى گشتى هاوپه‌یمانى ده‌کات؟ سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى: ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌بردن نیوه‌یان دێت، ئه‌وانه‌ى خۆیان یه‌کلایکردۆته‌وه که ده‌چنه‌وه ناو یه‌کێتى و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پێشووى هاوپه‌یمانی دا بوون ئه‌وانه خۆیان رۆشتون و پێیان نه‌وتراوه وه‌رن بۆ به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که. ئه‌ندامانى به‌رێوه‌بردن 15 که‌سن و نیوه‌یان پێیانوتراوه و به‌شدارده‌بن، بێجگه له‌مانه ئه‌نجومه‌نى گشتى که ژماره‌یان زیاتر له سه‌د که‌سه به‌شدار ده‌بن. له 19ى مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵه‌وه که ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح کراوه تا ئێستا ئاماده‌کاریمان کردووه بۆ کۆبونه‌وه، خۆت ده‌زانى رۆژانه هه‌ندێکیان ده‌رۆنه‌وه نێو یه‌کێتى و هه‌ندێک خۆى دهستلهکاردهکرێشێتهوه، ئه‌وانه‌شى دڵنیاین له‌وه‌ى که سه‌دا سه‌د هاوپه‌یمانین، ئه‌وانه به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که ده‌که‌ن. هاوڵاتى: ئه‌ندامانى دامه‌زرێنه‌رى هاوپه‌یمانى چه‌ندیان ماون و چه‌ندیان چونه‌ته‌وه ناو یه‌کێتى؟ سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى: ئه‌ندامانى دامه‌زرێنه‌ر من و مامۆستا ئارام قادر و مامۆستا محه‌مه‌د ره‌ئوف ماوینه‌ته‌وه‌و ئه‌وانى تر خانم ره‌حیمى تێدا بووه پێشتر سه‌ربه‌خۆ بووه‌و یه‌کێتى نه‌بووه، پێى وتراوه به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که بکات، ئه‌وانى تر پێیاننهوتراوه. هاوڵاتى: به‌پێى یاساى حزبه‌کانى هه‌رێم ئه‌وانه‌ى دامه‌زرێنه‌رن مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه هاوپه‌یمانى هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه؟ سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى: ئه‌و یاسایه‌ى هاوپه‌یمانى پێ دامه‌زراوه یاساکه‌ى به‌غدایه که له ساڵى 2015 ده‌رچووه، به‌پێى یاساکه ده‌ڵێت هه‌ر قه‌واره‌یه‌کى سیاسى له‌هه‌موو عێراق ده‌توانێت ئیشى خۆى بکات، سه‌رۆکی پێشووى هاوپه‌یمانی و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵیدا چونه‌ته‌وه ناو یه‌کێتى ناتوانن هاوپه‌یمانى هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، چونکه به‌پێى یاساى ئه‌حزابى عێراقى و به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆى هاوپه‌یمانى ئه‌وه‌یه که هاوپه‌یمانى وه‌ک قه‌واره‌یه‌ک ده‌توانێت خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکه‌که‌ى یا ئه‌ندامانى دامه‌زرێنه‌رو به‌رێوه‌بردن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان نییه، ده‌بێت یا له‌کۆبونه‌وه‌ى گشتى یان له کۆنگره‌دا ئه‌و بریاره بدرێت. هاوڵاتى:کۆبونه‌وه‌تان ئامانجى چییه؟ ئایا ناوى هاوپه‌یمانى ده‌گۆرن؟ سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى: سبه‌ینێ کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌ر قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌کرێت که گرنگه بۆ داهاتووى هاوپه‌یمانى بۆ داهاتوو یه‌کلایبکاته‌وه، یه‌کێک له‌وانه خۆ رێکخستنه‌وه‌و دیاریکردنى سه‌رۆک یان ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى یا هاوسه‌رۆکى له‌ئارادایه قسه له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌کرێت، ئه‌ندامانى گشتى بریار ده‌ده‌ن سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى چۆن ده‌بێت و بریارى له‌سه‌ر ده‌درێت. له‌سه‌رو به‌ندى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا ئێمه خه‌ریکى هه‌موارکردنه‌وه‌ى په‌یره‌و بووین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌مواره‌ى ئاماده‌مان کردووه قسه‌ى له‌سه‌ر بکرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت. خاڵێکى تر ئه‌وه‌یه که ئێستا له‌ناو هاودیدانى هاوپه‌یمانى که بریاریانداوه بمێننه‌وه ده‌نگۆیه‌ک هه‌یه که پێیانوایه بۆ قۆناغى داهاتوو ناکرێت هه‌ر به‌ناوى هاوپه‌یمانیه‌وه کار بکه‌ین، به‌ڵام ده‌نگێکیش هه‌یه ده‌ڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى پێى ناسراوین و پێى دامه‌زراوین دوو په‌رله‌مانتارمان له‌به‌غدا هه‌یه، ئه‌مه ده‌کرێت سبه‌ینێ یه‌کلایببێته‌وه. هاوڵاتى: به‌ڵام به‌رپرسانى یه‌کێتى ده‌ڵێن دوو ئه‌ندامه‌که‌ى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ فراکسۆنى یه‌کێتى کار ده‌که‌ن له‌به‌غداو ته‌نها راگه‌یاندنى ماوه؟ سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى: به‌پێى ئیستحقاقى ده‌نگه‌کانى هاوپه‌یمانى دوو ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقمان هه‌یه، له‌ئه‌نجامى تۆمارکردنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له ئه‌نجامى به‌شداریکردنى له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هێنانى رێژه‌ى 130 هه‌زار ده‌نگ دوو کورسیمان به‌ده‌ست هێناوه. به‌پێى هه‌موو پێوه‌رێکى یاسایى و سیاسى و ئه‌خلاقى ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مان، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانین. هاوڵاتى: ئایا قسه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه کردووه که له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى ماون یا له‌گه‌ڵ فراکسۆنى یه‌کێتین له‌به‌غدا؟ سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى: هه‌تا ئێستا ئه‌وان ئه‌ندامى هاوپه‌یمانین هیچ جوڵه‌و لێدوانێک و داواکارییه‌کیان نه‌کردووه که له‌نێو هاوپه‌یمانى نامێننه‌وه، وتویانه هه‌تا هاوپه‌یمانى بمێنێت ئێمه‌ش ئه‌ندامى هاوپه‌یمانین. ئه‌و هاودیدانهى له‌گه‌ڵ رێبوار که‌ریم مه‌حمود و عهبولبارى دانیشتون تازه به ده‌ق وتویانه که ئه‌ندامى هاوپه‌یمانین تا هاوپه‌یمانى بمێنێت. هاوڵاتى: سه‌رۆکی پێشووى هاوپه‌یمانی داواى کردووه هاوپه‌یمانى هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و نه‌مێنێت یا ناوه‌که‌تان بگۆڕن؟ سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى: من له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا نه‌بووم که ئه‌و داوایه‌ى کردووه، به‌ڵام بیستومه سه‌رۆکی پێشووى هاوپه‌یمانی داواى کردووه هاوپه‌یمانى هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه یا لانى که‌م ناوه‌که‌ى بگۆڕن. هاوڵاتى: ئایا ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانى درێژه به‌کارى خۆى ده‌ده‌ات له‌رووى داراییه‌وه چى ده‌که‌ن؟ سه‌رگوڵ قهرداخى: من زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌وه نییه.
ئارا ئیبراهیم هەوڵێک لەحکومەت و پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجەی ٢٠١٩و دواتر خستنە دەنگدانەوە، لەکاتێکدا خواستی کورد لەسەر ئەو بودجەیە گەڕاندنەوەی پشکی ١٧%یە کە لەپرۆژەکەدا کەمکراوەتەوە بۆ ١٢.٦٧%. پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019ى عێراق دوێنێ لەپەرلەمان دەنگی لەسەر نەدرا، دوێنێش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانیکرد به‌پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى حکومى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٩. پرۆژه بودجه‌ى 2019ى عێراق که بڕه‌که‌ى 128 ترلیۆن دیناره‌و پشکى کورد تێیدا به 8 ترلیۆن و 970 ملیار دینار دیاریکراوه لەگەڵ پێدانى مانگانه‌ى 44 ملیار دینار له‌بودجه‌ى هێزه وشکانیه‌کان بۆ پێشمه‌رگه. حەسەن خەڵاتی پەرلەمانتار لە هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند کە عادل عەبدولمەهدی پەرلەمانی ئاگادرکردۆتەوە کە پرۆژە بودجەی کابینەی عەبادی پەسەند کردوە بەشێوەیەک کە لەناو پەرلەماندا هەمواربکرێتەوە. وتیشی گەڕاندنەوەی بۆ حکومەت کاتی زۆر دەخایەنێت، بۆیە لەپەرلەمان هەمواردەکرێتەوە. بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات پرۆژه‌ى بودجه نه‌چۆته‌وه بۆ حکومه‌ت و چاوه‌رێى نوسراوێکى سه‌رۆک وه‌زیران ده‌کات بۆ پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک له‌نێوان په‌رله‌مان و حکومه‌تدا. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ و بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به وت» پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019ى عێراق نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ حکومه‌ت ماوه‌ته‌وه بۆ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه تا ئه‌وکاته‌ى راى حکومه‌تمان به‌فه‌رمى و به‌نوسراوى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ دێت کهداواى پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌ش کراوه له‌نێوان په‌رله‌مان و حکومه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى له‌پرۆژه‌که‌دا بکرێت». ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئیراده‌ى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوو که پڕۆژه‌ى بودجه‌که بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حکومه‌ت، به‌ڵام حکومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان قسه‌یان کردبوو که نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، نوێنه‌رانى کورد له‌حکومه‌تى عێراق ناتوانن دڵنیاییى بده‌ن به عادل عه‌بدولمه‌هدى کهههرێمى کوردستان پابه‌ندى ته‌سلیمکردنى داهاته‌کان بکه‌ن. دادگاى فیدڕاڵى عێراق له‌مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه له‌سه‌ر دۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێم تا ئێستا چه‌ند دانیشتنێکى ئه‌نجامداوه‌و بڕیاره 11ى تشرینى دووه‌م دانیشتنی تر‌ى له‌سه‌ر سازبکات. سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت دادگاى فیدراڵى ئه‌گه‌ر بڕیار بدات ئه‌وا یه‌کلایى ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر نه‌وتى هه‌رێم که مافى هه‌یه سه‌ربه‌خۆ بیفرۆشێت یان ناو پێشیوایه بڕیاره‌که‌ى په‌یوه‌ندى به رێککه‌وتنى سیاسیه‌وه هه‌یه، وتیشى» بهوپێهى پارتى زۆرینه‌ى وه‌زیره‌کانى کوردى له‌به‌غدا وه‌رگرتووه دیاره رێککه‌وتنى سیاسى له‌نێوان پارتى و حکومه‌تى عێراقدا هه‌یه«. دانا جه‌زا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به وت «ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ى بودجه که‌موکورتى ده‌ستورى و یاسایى زۆرى تێدایه پرۆسهیهکە هیچ به‌رنامه‌یه‌کى تێدا نییه بۆ گه‌شه‌پێدانى ئابورى هه‌لى کار‌و پرۆژه‌ى ستراتیژین له‌هه‌موو عێراقدا». ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەچەند رۆژی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی راگەیاند بۆ ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە. بەجۆریک حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی راگەیاند سەبارەت بە هەوڵی کۆمپانیاکانی کارکەر لەئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەی پێشخابوور بۆ رۆژانە زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل نەوت لەماوەی تەنیا 18 مانگدا. حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند کە وێستگەیەکی هەناردەکردنی نەوتی لەشێخان دامەزراندووە، کە توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی کوردستان بەرزدەکاتەوە بۆ رۆژانە 900 هەزار بەرمیل. دانا جه‌زا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که باسکردنى 400 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌وه بووه که‌حکومه‌تى عێراق پێداچونه‌وه به پشکى کورددا بکات له پرۆژه‌ى بودجه‌دا. دانا جه‌زا وتى «تا راده‌یه‌کى زۆر واقعى نه‌بوو شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم که‌مبکه‌یته‌وه بۆ له‌سه‌دا 12.6 کۆى بودجه‌ى عێراق. ئه‌گه‌ر بڕیاربدرێت پرۆژه‌ى بودجه به‌لیژنه‌ى هاوبه‌شى حکومه‌ت و په‌رله‌مان گۆڕانکارى تێدا بکرێت فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى یه‌کێک ده‌بێت له ئه‌ندامانى لیژنه‌که. وتیشى» فوئاد حوسێن هه‌وڵى زۆریش ده‌دات بۆ چاکسازى له‌پرۆژه‌ى بودجه‌دا، ته‌نها به‌و یهکلانابێتهوهو پێویستى به‌ڕێککه‌وتنى سیاسیه«. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌شێوه‌یه‌کى مهبدهئى باس له‌پێدانى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێم کراوه له‌گه‌ڵ نه‌وتى که‌رکوک بۆ رێککه‌وتن له‌گەڵ حکومه‌تى عێراق، بەڵام هه‌رێمى کوردستان که 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت، 250که‌ى بدرێته به‌غدا ئه‌وى تر‌ى دیراسه ده‌کرێت بیداته عێراق یان خۆى ده‌توانێت بیفرۆشێت له‌حاڵه‌تى گفتوگۆ‌و دانوسانه‌کاندا یه‌کلاییده‌بێته‌وه«. له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا دوێنێ سێشه‌ممه بڵاویکرده‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دەڵێت له کۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا گفتوگۆى کردووه له‌سه‌ر بابه‌تى پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٩، له‌و میانه‌یه‌شدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانیکرد به پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى حکومى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى بابه‌ت و کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى ڕه‌شنووسى پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٩. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا له‌ڕێى ده‌نگدانه‌وه په‌رله‌مانى عێراق ڕه‌شنووسى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتووى ڕه‌تکرده‌وه، به‌ڵام به‌فشارى به‌شێک له‌لایه‌نه شیعییه‌کان ده‌نگدانه‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و دواخرا بۆ ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو. بڕیاریشه په‌رله‌مانى عێراق ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٨ى تشرینى دووه‌م کۆده‌بێته‌وه بۆ دیاریکردنى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى پرۆژه یاساى بودجه و دیاریکردنى که‌موکوڕییه‌کانى بۆئه‌وه‌ى له ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو گفتوگۆى له‌سه‌ربکرێت.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق لەفراکسیۆنی پارتى هۆکارى که‌مکردنه‌وه‌ى پشکى بودجه‌ى هه‌رێم بۆ روداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و ده‌شڵێت «باشتره هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌ربه‌خۆ نه‌وتى خۆى بفرۆشێت و ده‌توانێت خه‌رجییه‌کانى دابین بکات». نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له‌لیژنه‌ى دارایى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019ى عێراق و ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ى بۆ هه‌رێم دیاریکراوه که‌مه‌و به‌شى موچه ناکات. هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو کهناوهندى بڕیارى پارتى ئاره‌زووى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ده‌کات، به‌ڵام ئاماده نییه هه‌موو نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات و ده‌ڵێت» پارتى نه له‌ڕابردوو ئێستا نه له‌داهاتوو قبوڵى ناکات سه‌رجه‌م نه‌وتى هه‌رێم راده‌ستى به‌غدا بکات». هاوڵاتی: بۆچى پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌دا 17 که‌مکرایه‌وه بۆ له‌سه‌دا 12.67؟ نه‌جیبه نه‌جیب: هۆکارى سه‌ره‌کى که‌مبونه‌وه‌ى پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى عێراق هۆکارى سیاسیه، عێراق له‌دواى 2003وه تائێستا به‌شێوه‌ى ده‌ستورى به‌ڕێوه‌نه‌چووه، سه‌رژمێرى گشتى له‌عێراقدا نه‌کراوه، ئاخر سه‌رژمێرى که له‌عێراقدا کراوه له 1987 کراوه که 30 ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ربووه. که‌مکردنه‌وه‌ى پشکى بودجه‌ى هه‌رێم سیاسیه و په‌یوه‌ندى بهڕوداوهکانى 16ى ئۆکتۆبه‌رو ریفراندۆم پێکه‌وه گرێدراوه‌و دواى ئه‌وه جێبه‌جێکرا، 16ى ئۆکتۆبه‌ر کێشه‌ى گه‌وره‌ى دروستکرد، له‌سه‌دا 13ى نه‌وتى عێراق که له‌که‌رکوک به‌رهه‌مده‌هێندرێت که‌وته‌ده‌ست به‌غدا. عه‌بادى که‌سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بوو پێشتر سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى بوو چوار ساڵ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بوو له‌په‌رله‌مان زۆر دژایه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى کوردى ده‌کردن ئه‌و پێشنیارى سزادانى کوردى کرد بۆ بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم رۆڵێکى خراپى هه‌بوو. به‌پێى ئامارى فه‌رمى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق کورد له‌سه‌دا 14 زیاتره‌و ئه‌و 12.6 به‌پێى داتابه‌یسى وه‌زاره‌تى بازرگانى دانراوه. ئه‌وکاته‌ى له‌سه‌دا 17 له‌ساڵى 2004 دانراوه ئه‌وکاته یاسا ده‌رکرا که بڕگه‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێت تا ئه‌وکاته‌ى سه‌رژمێرى ده‌کرێت نابێت رێژه‌ى له‌سه‌دا 17 نه زیادبکرێت و نه که‌مبکرێت و گرێدراوه بهسهرژمێرى گشتى، ئه‌گه‌ر سه‌رژمێرى کرا ئه‌وکات به‌پێى ئه‌وه پشکى هه‌رێم دیارى ده‌کرێت. هاوڵاتی: کورد ئێستا وه‌زیرى دارایى لایه لهکابینهکهى عادل عه‌بدولمه‌هدى، چ رۆڵێک ده‌توانێت بنێت بۆ چاره‌سه‌رى کێشه داراییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا؟ نه‌جیبه نه‌جیب: پرۆژه یاساى 2019 چۆته په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڵام رێکه‌وتنى سیاسى گرنگه، چونکه وشیار زێبارى وه‌زیرى دارایى بوو سه‌رۆک کۆمار‌و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران کورد بوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى کورد نه‌مانتوانى پشکى کورد زیاد بکه‌ین، چونکه زۆرینه‌ى شیعه‌و سوننه له‌گه‌ڵ که‌مکرنه‌وه‌ى پشکى هه‌رێم بوون. فوئاد حوسێن که وه‌زیرى دراراییه به‌ته‌نها ناتوانێت کار له‌سه‌ر زیادکردنى پشکى بودجه‌ى هه‌رێم بکات ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاستى باڵاى سیاسى نه‌کرێت له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا. نه وه‌زیرى دارایى و نه نوێنه‌رانى کوردستان له‌په‌رله‌مانى عێراق ناتوانن به‌بێ رێککه‌وتنى سیاسى پشکى هه‌رێم زیاد بکه‌ن، وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌توانێت هه‌ندێ میکانیزم هه‌یه کارى له‌سه‌ربکات و هه‌وڵیشى بۆ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ى ئه‌وه‌یه ده‌بێت رێککه‌وتنى سیاسى له‌سه‌ر بکرێت. هاوڵاتی: حکومه‌تى هه‌رێم به‌فه‌رمى رایگه‌یاندووه رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌فرۆشێت، ئایا حکومه‌تى هه‌رێم رێکبکهوت له‌گه‌ڵ به‌غدا یا به‌سه‌ربه‌خۆ نه‌وتى خۆی بفرۆشێت؟ نه‌جیبه نه‌جیب: ئه‌گه‌ر له‌ڕووى ژماره‌وه سه‌یر بکرێت هه‌رێمى کوردستان پێویستى به 889 ملیار دینار هه‌یه بۆ دابینکردنى موچه‌ى مانگانه، ئه‌گه‌ر پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێم حساب بکه‌یت ده‌گاته 800 ملیار دینارێک که‌واته که‌موکورتى دارایمان هه‌یه بۆ دابینکردنى موچه‌ى مانگانه. ساڵانه هه‌رێمى کوردستان پێویستى به 10 ترلیۆن دینارى عێراقییه بۆ پێدانى موچه، موچه‌ى سه‌رجه‌م توێژه جیاوازه‌کانى کۆمه‌ڵگا له‌خۆى ده‌گرێت. له‌ناو پرۆژه بودجه‌ى 2019ى عێراق پشکى هه‌رێم 8 ترلیۆن و 970 ملیار دینار دیارى کراوه له‌کۆى 128 ترلیۆن دینار، له‌ڕووى ژماره‌وه کورد زه‌ره‌ر ده‌کات رێککه‌وتن به‌م رێژه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات، له‌ڕووى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسیشه‌وه زه‌ره‌ر ده‌که‌ین. هاوڵاتی: زه‌ره‌ره‌کان چین بۆ کورد ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن بکات؟ نه‌جیبه نه‌جیب: له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019ى عێراق له‌سه‌دا 45ى دانراوه بۆ خه‌رجى سیادى، ئه‌م خه‌رجیه ده‌رکراوه ئینجا پشکى هه‌رێم دیاریکراوه، ئێمه بۆچى خه‌رجى سیادى بده‌ین له‌کاتێکدا که پشکى حه‌قیقیمان نییه لهخهرجى سیادى، ته‌نانه‌ت به‌غدا ئه‌و 8 ترلیۆن و 970 ملیار دیناره به‌ته‌واوى نانێرێت. فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به سه‌ربه‌خۆ زائیده‌ن فرۆشتنى نه‌وتى که‌رکوک له‌ڕێگه‌ى بۆرى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه فشارێکى سیاسى گه‌وره‌یه، به‌غدا ئیش بهقوهى سیاسى و ئابورى ده‌کات، به‌غدا ناتوانێت هه‌رێمى کوردستان بخاته ژێر کۆنتڕۆڵى خۆیه‌وه، چونکه هه‌رێمى کوردستان نوقته‌ى به‌هێزى ئابوورى هه‌یه که نه‌وته. هاوڵاتی: که‌واته هه‌رێم به‌سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشێت قازانجى دارایى زیاتره؟له‌کاتێکدا داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ده‌گاته یه‌ک ملیار دۆلار؟ نه‌جیبه نه‌جیب: ئه‌گه‌ر له هه‌موو لایه‌نه‌کانى ئه‌م پرسه وه‌ربگریت سیاسیه‌ن و داراییهن، هه‌رێمى کوردستان به سه‌ربه‌خۆ نه‌وتى خۆى بفرۆشێت باشتره له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق رێکبکه‌وێت و ده‌توانێت خه‌رجییه‌کانى دابین بکات که رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، به‌ڵام گرنگه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت، هه‌رێمى کوردستان پشکى خۆى به‌ربکه‌وێت له‌و قه‌رزه‌ى وڵاتان ده‌یده‌ن به‌عێراق. هاوڵاتی: به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان بیه‌وێت رێکبکه‌وێت، چه‌ند ترلیۆن دینار به‌شى ده‌کات؟ نه‌جیبه نه‌جیب: ئه‌گه‌ر 10 یا 12 ترلیۆن دینار له‌کۆى 128 ترلیۆن دینار بدرێته هه‌رێمى کوردستان غهدرێکى گه‌وره له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان به‌شێکه له‌عێراق پێویستمان به‌پرۆژه‌و مهشاریعه و چوارساڵه پرۆژه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 17 بۆ پشکى هه‌رێم دابنرێت و موچه‌ى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى و بودجه‌ى پێشمه‌رگه بنێردرێت ئه‌وه باشه، واته ده‌بێت کورد له‌سه‌دا 17ى بودجه‌ى سیاسى و حاکیمهمان به‌ربکه‌وێت. عادل عه‌بدولمه‌هدى که بووه سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق باسى له‌وه‌کرد کهکێشهکانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر ده‌کات، به‌ڵام تا ئێستا روون نییه چۆن چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ده‌کات. هاوڵاتی: له‌ناو ناوه‌ندى بڕیارى پارتى، ئاره‌زووى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه؟ یان ئه‌وه‌یه نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆ بفرۆشرێت؟ نه‌جیبه نه‌جیب: پارتى جدییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته رێککه‌وتن، دیاره رێککه‌وتن ئالیه‌ت و میکانیزمى خۆى هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى هه‌رێمى کوردستانى تێدا بێت پارتى ئاماده‌یه رێککه‌وتن بکات. به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ى که‌سه‌رجه‌م نه‌وته‌که‌ى راده‌ست بکات، چونکه به‌پێى پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019 داوایکردووه سه‌رجه‌م نه‌وت و غازى هه‌رێم راده‌ستى به‌غدا بکرێت هه‌رچه‌ندێک بێت، ئه‌مه نه له‌ئێستاو نه له‌ڕابردوو ته‌نانه‌ت داهاتووش پارتى ئاماده‌نییه قبوڵى بکات.
ئەسۆشیەیتد پرێس، هاوڵاتی ئەوان لەبەر ناوی خێزانەکانیان دەسەڵاتیان گرتە دەست، بەڵام بەهۆی ڕەفتارەکانیانەوە کە بە ناوی خێزانەکانیانەوە ئەنجامیاندەدا لەناوچوون. تێکەڵەیەکی ژەهراویی لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و مافخواردنی هاوڵاتیان پێناسەی کوڕانی زۆرێک لە سەرکردە دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستبووە. جەمال خاشقچی، نوسەر و ڕۆژنامەنوسی سعودی، لە ئیستەنبوڵ بە دەستی کەسانێک تیرۆرکرا کە پەیوەندیان لەگەڵ محەمەد بن سەلمانی کوڕی مەلیک عەبدوڵای سعودیە خرایە ژێر پرسیارەوە و ئەگەری تێوەگلانی بین سەلمان هاتە ئاراوە. پێش ئەوەی کوشتنی جەمال خاشقچی لە جیهاندا دەنگبداتەوە ڕەخنەیەکی زۆر لە محەمەد بین سەلمان دەگیرا بە هۆی دەستگیرکردن و ڕەشبگیری چەندین میری سعودی و کەسانی ڕۆشنبیر کە ڕەخنەیان لێ دەگرت. جگە لەمەش خوڵقاندنی جەنگێکی نەگریس لە یەمەن و دەستوەردان لە سیاسەتی لوبناندا و ڕفاندنی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەدرایە پاڵ بن سەلمان. دورخستنەوەی محەمەد بین سەلمان لە چەقی دەسەڵات لە ئێستادا کاتێک باوکی لەسەر کورسی پاشایەتی سعودیەیە، پێناچێت ئەگەرێکی مەنتیقی بێت. بەڵام دیاردەی نەوە بێ بەزەیی و چاوچنۆکەکانی سەرکردە سیاسیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، شتێکی دەگمەن نیە. بەناوبانگترین خێزانی دیکتاتۆر لە جیهاندا خێزانی (کیم)ە لە کۆریای باکور کە بە هیچ شێوەیەک پێناچێت بڕوخێت، دوای ٧٠ ساڵ لە فەرمانڕەوایی. هاوشێوەی ئەوانیش، لە وڵاتی کۆنگۆی ئەفریقا کورسی دەسەڵات لە (لۆرێنت کابیلا)ی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە دوای کوشتنی لە ٢٠٠١ دا گوازرایەوە بۆ (جۆزێف)ی کوڕی لە ٢٠٠١دا. بەڵام ژیان و کردەوە ستەمکاریەکانی کوڕەکانی چەند سەرکردەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەم چەند دەیەیەی کۆتاییدا دەنگی داوەتەوە و گەر هاتبنە سەر دەسەڵات یاخود نا، جێ دەستی گەندەڵی و توندوتیژییان بەسەر وڵاتەکانیانەوە جێ هێشتوە و چونەتە بیرەوەری گەلەکانیانەوە لەگەڵ سەرەتای سەدەی ٢١ دا. جێریمی سەری، کە پرۆفیسۆری مێژوو و تەوەرە گشتییەکانە لە زانکۆی تێکساس لە ئەمریکا دەڵێت کە پشتاوپشتکردنی دەسەڵات دەگمەن نیە لە دەوڵەتە دیکتاتۆرەکاندا بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر خوێنڕێژییان لێ دەکەوێتەوە. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ململانێیەکی بەهێزی دەسەڵات بوونی هەیە و کەمبونەوەی هەژموونی سەرکردەکان، وایکردوە کە سەرکردەکان لە کورسییەکانیان بترسن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش، زۆر جار بڕیاریداوە ڕوو وەرگێڕێت لەم ڕووداوانە. ئەو دەڵێت «ئەوان زۆر بە زەبر و زەنگن و لە ترسی نەمانی دەسەڵاتیاندا، هێزێکی بێ‌شومار بەکاردێنن تا دەسەڵاتی خۆیان بهێڵنەوە.» لێرەدا تەماشایەکی نەوەی سەرکردەکانی عێراق و سوریا و لیبیا و میسڕ دەکەین. عودەی و قوسەیی سەدام حسێن لەو ڕۆژەدا کە ئەمریکا هێرشی کردە سەر عێراق لە ٢٠٠٣ دا جۆرج بوشی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا ٤٨ کاتژمێری دا بە سەدام حسێن و کوڕەکانی تا عێراق جێبهێڵن. ئەوان بەمە ڕازی نەبوون. عودەی و قوسەی چوار مانگ دوای ئەوە و لە شەڕێکی قورس‌دا لە موسڵ کوژران. وێنەی جەستە خوێناوی و ئاوساوەکانیان لە جیهاندا بڵاوبوویەوە و نیشانەیەکی ڕووخانیان بوو بۆ سەرانسەری جیهان. سەدامی باوکیان بە زیندووی دەستگیرکرا و دوای سێ ساڵ لەسێدارەدرا. پێش ڕوخانیان، عودەی یەکێک لە مەترسیدارترین و تۆقێنەرترین کەسایەتیەکان بوو کە بەناوبانگبوو بە ڕەفتارە پڕ توندوتیژی و شێتێ و ناهاوسەنگیەکانی. چیرۆکی زاڵمی ئەو لە ناو گەلی عێراقدا دەگێڕدرایەوە کە هەموو بە ترسی کوشتن و ئەشکەنجەدانەوە ژیانیان بەسەردەبرد. عودەی کە پاسەوانی یەکەمی باوکی کوشتبوو و لە چەندین کەیسی دەستدرێژی سێکسیەوە تێوەگلابوو، جارێک هەوڵی دەستکوژیی درابوو و بە هۆی پێکرانیەوە تا مرد دەشەلی. کوڕەکەی تری سەدام، قوسەی دەوترێت خۆشەویستتر بوە لە لایەن سەدامەوە و بە هۆی ئەوەی کەسایەتییەکی لەسەرخۆتری هەبووە سەدام ئەوی بە جێگرەوەی خۆی داناوە. بەشار ئەسەد لە سوریا بەشار، کە دکتۆری چاوبوو هەرگیز بژاردەی حافز ئەسەدی باوکی نەبوو تا جێگەی بگرێتەوە وەک سەرۆکی سوریا. حافز (باسل)ی کوڕە گەورەی بە جێگرەوەی خۆی دەزانی بەڵام ئەو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ساڵی ١٩٩٤ دا گیانی لەدەستدا. کاتێک حافز ئەسەد لە ٢٠٠٠ دا و دوای ٢٩ ساڵ حوکمداری کۆچی دوایی کرد، بەشار ئەسەد جێگەی گرتەوە. هەندێک لە ڕۆژئاواییەکان پێیان وابوو بەشار ئەسەد، دەکرێت دۆستێکی باشیان بێ لە ناوچەکە ، بەڵام ئەم بۆچونە لە دوای بەهاری عەرەبی پێچەوانە بوویەوە دوای ئەوەی بە سەدان هەزار گیانیان لەدەستدا و بە ملیۆنان بێ لانە بوون و وڵاتیان جێهێشت و هاوکات بارودۆخی سوریا تێکچوو. ئەسەد لەم کاتەدا لە لێواری لەناوچووندابوو وەک سەدام، بەڵام سوپای ڕوسیا پشتگیری‌یان کرد و گەمەکەیان بە بەرژەوەندی ئەو گێڕایەوە. لە ئێستادا کە جەنگی سوریا بەرەو قۆناغەکانی کۆتایی دەڕوات، پێدەچێت حوکمداری ئەسەد بەردەوامبێت. سەیفولئیسلامی کوڕی قەزافی موعەمەر قەزافی زیاد لە سێ دەیە لە لیبیا حوکمداری کرد، بەڵام دوای شۆڕشەکەی ٢٠١١ی وڵاتەکەی و دوای چەندین پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن دەسەڵات و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە دەسەڵاتەکەی کۆتایی پێ هات. کوڕەکەی، سەیفولئیسلام، کە ساڵانێکی زۆر وەک جێگرەوەی لە قەڵەمدەدرا دەستگیرکرا دادگایی کرا لەسەر هەوڵەکانی بۆ دژایەتی شۆڕش. هێزە ڕۆژئاواییەکان لایەنگری شۆڕشەکەیان کرد و بۆردمانە ئاسمانییەکانیان هۆکارێکی سەرەکی ڕوخانی ڕژێمەکەی قەزافی بوون. قەزافی بەشێوەیەکی قێزەون و بە سوکایەتیەوە کوژرا و وێنە و ڤیدیۆکانی بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، سەیفی کوڕیشی دەستگیرکرا و دواتر لە لایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە لێخۆشبوونی بۆ دەرکرا و لەو کاتەوە نەبینراوەتەوە. کوڕانی موبارەک لە سایەی حوکمداری چەندین دەیەی باوکیاندا، جەمال و عەلا، دوو کوڕەکەی حوسنی موبارەک سامانی وڵاتیان تەخان و بەخشان دەکرد. جمال لە چەندین کاتدا وەک جێگرەوەی باوکی لەقەڵەمدراوە هەرچەندە وەک جێگرەوەیەکی جدی لە لایەن گەلەکەیەوە تەماشا نەدەکرا. لە دوای بەهاری عەرەبی لە ٢٠١١دا هەردوو کوڕ و باوکیان دەستگیرکران و بە زۆرەملێ لە کورسی دەسەڵات دورخرانەوە. هەردوو کوڕانی موبارەک دادگایی کران و سزای سێ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا درا و لە ٢٠١٥ دا ئازادکران و باوکیشیان ساڵی پار ئازادکرا. کوڕەکانی دوای ئازادکردنیان چەندین جار دەرکەوتوون و لە لایەن هەوادارانیانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکراوە، بەڵام دەرکەوتنیان بووەتە جێی ناڕەزایی پاڵپشتە بەهێزەکانی عەبدولفەتاح سیسیی سەرۆک کۆمار.
هاوڵاتی دوابەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، ئەمریکا قۆناغی یەکەمی ئابڵۆقە ئابورییەکانی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند و بڕیارە پێنجی ئەم مانگە قۆناغی دووەمی ئابڵۆقەکان بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێندرێت، لێرەدا باس لە وردەکاریی قۆناغی دووەمی ئابڵۆقەکە دەکەین و دەرهاوێژەکانی لەسەر ئێران و وڵاتانی ناوچەکە و بازاڕی نەوت و بە تایبەتتریش هەرێمی کوردستان دەخەینە ڕوو. ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ لەگەڵ ئێران چیە؟ ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕێکەوتنێکی ١٥٩ لاپەڕەییە کە لە ١٤/٧/٢٠١٥ دا لە لایەن پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش (بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ڕوسیا، ئەمریکا) و ئەڵمانیا لەگەڵ ئێران‌دا واژۆکرا، تیایدا ئەو وڵاتانە بڕیاریاندا ئابڵۆقە ئابوریەکانیان لەسەر ئێران هەڵبگرن گەر ئەو وڵاتە ڕازیبێت بە سنوردارکردنی پرۆگرامە ئەتۆمیەکەی. ڕێکەوتنەکە لە ١٦/١/٢٠١٦دا چوە بواری جێبەجێکردنەوە. (دۆناڵد ترەمپ)ی سەرۆکی ئەمریکا لە هەشتی ئازاری ئەمساڵدا کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێکەوتنەکە ڕاگەیاند بە تۆمەتی پابەندنەبوونی ئێران بە ڕێکەوتنەکە و بڕیاریدا تاکلایەنە هەموو ئابڵۆقەکان بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنەێتەوە لە دوو قۆناغدا. لە یەکەم قۆناغدا چ ئابڵۆقەیەکی ئابوری بەسەر ئێران‌دا سەپێندرا؟ لە ٦ی ئابی ئەمساڵدا یەکەم قۆناغی ئابڵۆقە ئابوریەکە بەسەر ئێران‌دا سەپێندرا کە مامەڵەکردن بە دراوی دۆلاری ئەمریکی لە لایەن ئێرانەوە قەدەغەکرا کە کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کارکردنی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان هەبوو لەو وڵاتە و زیاد لە ١٢ کۆمپانیای گەورە لە کۆمپانیاکان لە ئێران کشانەوە لە ترسی شکاندنی ئابڵۆقەکەی ئەمریکا. ئەو کۆمپانیانەش هەر یەکێک لە بۆینگ و جێنراڵ ئیلیکتریک و بیجۆ و سیمنس و تۆتاڵ و چەند کۆمپایەکی تر لە خۆ دەگرن. هەر لە میانەی یەکەم قۆناغدا بازرگانی ئەلمنیۆم و ستیل و خەڵوز و چەند بەرهەمێکی تری پیشەسازی قەدەغەکرا لەسەر ئێران . قۆناغی دوەمی ئابڵۆقەکە بڕیارە چی لە خۆ بگرێت؟ بە پێی دەقێکی وەزارەتی ئابوری ئەمریکا ئابڵۆقە ئابوریەکە بەم شێوەیە دەبێت: «ئابڵۆقەی ئابوری دەخرێتە سەر بەندەرەکانی ئێران و گواستنەوەی دەریایی و دروستکردنی کەشتی دەریایی. کڕینی نەوت و بەرهەمەکانی نەوت و هەموو بەرهەمێکی پێترۆکیمیاوی لە ئێران قەدەغەدەکرێت. ئابڵۆقە دەخرێتە سەر مامەڵەکردن لەگەڵ بانکی ناوەندی ئێران و هەموو مامەڵەکان لەگەڵ لایەنە دەرەکیەکاندا قەدەغەدەکرێت...». چ کاریگەرییەک لەسەر ئێران دروست دەکات؟ ئێران کە هاوکات بەدەست گەندەڵی و خراپی حوکمڕانیەوە دەناڵێنێت ئابڵۆقە ئابوریەکان کاریگەریەکی تەواو نەرێنی لەسەر ئابوریی بەجێدێڵێت. دراوی تمەنی ئێرانی لە ئێستادا بە بەراورد بە 10 ساڵ لەمەوپێش 10 هێندە بەهای لەدەستداوە و بەردەوامە لە دابەزین، ئەمە وای کردوە کە گوزەرانی ئێرانیەکان ڕوو لە خراپی بکات. بە پێی زانیاریەکانی بانکی ناوەندی ئێران، لە سەرەتای ئابڵۆقەکانەوە نرخی شت و مەک ڕووی لە هەڵکشان کردووە و نرخی میوە ٨٥% و بەر و بوومەکانی شیر ٢٨% هەڵکشانیان بەخۆوە دیوە. لەگەڵ سەپاندنی ئابڵۆقەیەکی ئەمریکاشدا بەسەر کۆمپانیایەکی دەرمانی زۆرێک لە دەرمان دێنێتە ئێرانەوە پێشبینیدەکرێت گەلی ئێران ڕووبەڕووی قەیرانی دەرمان ببنەوە. ئێران چ ڕێگایەک دەگرێتە بەر بۆ خۆلادان لە ئابڵۆقەکان؟ لە ١١ی ئۆکتۆبەردا و لە بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی داراییدا ئیدارەی (دۆناڵد ترەمپ)ی سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداری دا لەبارەی هەوڵی ئێران بۆ پەنابردنە بەر ساختەکاریی و کاری نایاسایی بۆ کەمکردنەوە و خۆلادان لە زیانەکانی ئابڵوقەکە، بەمەش بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی دارایی تیرۆر. هەروەها لە بڵاوکراوەکەشدا هاتوە: «لێپرسراوان و بەرپرسانی بانکەکانی ئێران لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا، بەڵگەی ساختە بەکار دەهێنێن بۆ زیادکردنی داهاتی وڵاتەکە بۆ برەودان بە چالاکی تیرۆر، لەگەڵ گرتنە بەری چەند ڕێگەیەکی تری نایاسایی هاوشێوە». (سیگەل ماندێڵکیر) لە وەزارەتی دارایی ئەمریکا، تایبەتمەند لە تیرۆر و هەواڵگری ئابوری‌دا، هۆشداری دەدات بە وڵاتانی تر و دەڵێت: «هەر وڵاتێک کە ڕێگە بدات بە بانکی ناوەندی وڵاتەکەی کە تێوەبگلێت لەگەڵ ئێران‌دا لەو گەندەڵی و خەڵەتاندنانەی کە دەیکات لە پشتگیریکردنی تیرۆردا، ئەوا زۆرترین لێپێچینەوە پێویستە کە لەسەری ئەنجام بدرێت، لە کاتێکدا کە ئێران خۆی پالپشتی تیرۆرە». هەرێمی کوردستان زەرەرمەند دەبێت؟ هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا لە ماوەی ساڵێکدا بڕی حەوت ملیار دۆلار مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران‌دا ئەنجامدەدات پڕیشکی ئابڵۆقە ئابوریەکەی ئەمریکای بۆ سەر ئێران بەردەکەوێت. بە پێی ئامارەکانی یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان ٦٩% کاڵای و خۆراکی پارێزگای سلێمانی ئێرانیە، لە کاتێکدا ٦٥% کاڵا و خۆراکی پارێزگای دهۆک تورکین. ئەمەش بۆ نزیکی ئەو دوو پارێزگایە لەو دوو وڵاتەوە دەگەڕێتەوە. قۆناغی دوەمی ئابڵۆقەکەی سەر ئێران پێشبینی دەکرێت زیانی ئابوری بە سلێمانی بگەیەنێت بە هۆی سنوردارکردنی بازرگانی سلێمانی لەگەڵ ئێران و ڕووکردنە تورکیا، یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئەوە دەخەنە ڕوو «بەوپێیەی سلێمانی ناچارە ڕوو لە تورکیا بکات، نرخی کاڵا و خواردن بەهۆی کرێی گواستنەوە ٢٥% بەرز دەبێتەوە.» لەم کاتەدا ئەمریکا دەیەوێت هەرێمی کوردستان زەرەرمەند نەبێت لە ئابڵۆقەکانی سەر ئێران. شاندێکی بازرگانی ئەمریکی کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو لەگەڵ یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و قونسوڵی ئەمریکا کۆبونەوە و بە پێی وتەی (مەلا یاسین)، بەڕێوەبەری یەکیەتیەکە، «ئەمریکا نایەوێت ئابڵۆقەکانی سەر ئێران زیان بە هەرێمی کوردستان بگەیەنێت و پاڵپشتی دامەزراندنی چەندین کارگەی نوێ و بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵی دەکات لە هەرێمی کوردستان.»
هاوڵاتی جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لەئێستادا ھیچ ھەماھەنگییەک لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا نییە، ئەوەش دەرفەتی بۆ چەکدارانی داعش ڕەخساندووە کە جموجۆڵ و کردەوە توندوتیژییەکانیان لەناوچەکانی عێراق بەتایبەتی ناوچە کێشە لەسەرەکان زیاتر بکەن. جەبار یاوەر لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ هاوڵاتی ئاماژە بەوەدەکات، لە ئێستا نە ڕێککەوتن نە ھەماھەنگی نە دانیشتن ھەیە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ دروستکردنی ئەو ھەماھەنگییەش چاوەڕوانی دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی عێراقن کە ئەگەر حکومەتی ھەرێم بڕیار لەو بارەیەوە بدات دەستدەکەن بە کارەکانیان لەو بارەیەوە و شاندی ھاوبەش پێکدەھێنن و لەگەڵ عێراق دادەنیشن. وتیشی «داوامان کردووە پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەماھەنگیان ھەبێت، ئێمە پلانەکەمان داڕشتووە کە ئەوە چۆن دەکرێت، باسی ئەوەمان کردووە ھەمان ئەو پڕۆسەی ھەماھەنگییەی ھەبووە لە پێش ساڵی ٢٠١٤ دوبارە درووستبکرێتەوە». لەتازەترین پێشهاتدا دوێنێ لەسەر رێگەی مەزارگەی باوە مەحمود لە خانەقین بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و بەو هۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستداو ژمارەیەکی تریش بریندار بوون . بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیش لەقەزاکە تەقینەوەکە تیرۆرستی بووە و زیارەتکارانی مەزارگەی باوە مەحمود بەهۆی رۆژی عاشوراوە کردۆتە ئامانج، شەوی رابردووش لەنزیک شوێنی ئەو تەقینەوەیە، بۆمبێکی چێنراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پوچەڵکرایەوە. خانەقین یەکیکە لەو ناوچانەی کە تا پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر لە لایەن هێزەکانی پیشمەرگەوە پاریزراوە، پێشتریش هەماهەنگی هەبوو لە نێوان پیشمەرگەو سوپای عێراق لەو ناوچەیە. پێش ساڵی ٢٠١٤ و ھێرشەکانی داعش، وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بازگە و خاڵی پشکنینی ھاوبەش و دەوریەی ھاوبەش و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشیان ھەبوو، بەڵام کەوتنی سوپای عێراق لە موسڵ و ناوچە کێشەلەسەرەکان بەرانبەر ئەو رێکخراوە ھەماھەنگییەکەی کۆتایی پێھێنا و پێشمەرگە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان جێگیر بوو، سوپاش کشایەوە. جەبار یاوەر وتی «ئێمە وەک وەزارەتی پێشمەرگە دەبینە بەشێک لەو شاندانەی لەداھاتوودا لەلایەن ھەرێمەوە پێکدەھێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکان، لەناویاندا پرسی پێشمەرگە و ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای عێراق». وتیشی «ھاوپەیمانان بەردەوام ھانی ئێمە و سوپای عێراق دەدات کاری ھاوبەش بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین رێگری بکەین لە جموجۆڵی گروپە چەکدارەکان و کۆنتڕۆڵی ئەمنییەتی ناوچە جێناکۆکەکان بکەن». ماوەی چەند مانگێکە چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای عێراق بەتایبەتی لەناوچە جێناکۆکەکان کردەوەی توندوتیژی ئەنجام دەدات و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ھۆشداریانداوە لە زیادبوونی جموجۆڵی شانە نوستووەکانی ئەو ڕێکخراوە. جەبار یاوەر دەڵێت «ھێشتا چەکدارانی داعش بونیان ماوە، چونکە ھێشتا ئەو ڕێکخراوە لە عێراق و سوریا کۆتایی نەھاتووە، ھەرچەندە ئیمارەتەکەیان ھەڵوەشاوەتەوە و ھیچ ناوچەیەکی فراوانیان لە ژێر کۆنتڕۆڵ‌دا نییە و ھیچ دام و دەزگایەکیان وەکو پێشتر نەماوە، بەتایبەتی لە عێراق، بەڵام جموجۆڵیان وەک گروپی بچوک لەناوچەکانی چواردەوری کەرکوک و حەمرین و دیالە و نزیک موسڵ ماوە تا سوری سوریا». جەختیشیکردەوە «ھێشتا مەترسی داعش لەسەر عێراق بەشێوازێکی گشتی و لەسەر ھەرێمی کوردستانیش ھەرماوە، چونکە لەو ناوچانەی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکاندایە ھێشتا جموجۆڵی ئەو رێکخراوە ماوە، بەتایبەتی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠». جەبار یاوەر رونیشیکردەوە، مەترسییەکانی داعش چەند شێوازێکی ھەیە، یەکەمیان ئەوەیە ھێشتا ئەو ڕیکخراوە لەرووی ڕاگەیاندنەوە بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی توندوتیژی و ھێشتا سەرچاوەی داراییان ماوە و بەتەواوی وشکنەکراوە و ھێشتا لەکاری خۆتەقاندنەوە و دانانی بۆمب و دانانی کەمین لەسەر رێگاوبانەکان و ڕفاندنی خەڵک و کوشتنیان و سەندنی پارە لە خەڵک لەچەندین ناوچەی عێراق بەردەوامە، جگە لە سوریا. سەبارەت بە تواناکانی رێکخراوەکەش وتی «بەڵام تواناکانی ئەو ڕێکخراوە وەکو جاران نییە کە ھێزێکی زەبەلاحی گەورە بوو کۆنتڕۆڵی ناوچەیەکی بەرفراوانی بەدەستەوە بوو، ئێستا بێهێز بوون، بەڵام ھێشتا دەتوانن کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ببنە مەترسی لەسەر ڕەوشی ئەمنی». لەبارەی ئەوەی تاچەند نەبوونی ھەماھەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بووەتە ھۆی زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش بەتایبەتی لەناوچە جێناکۆکەکان، جەبار یاوەر وتی «ئەگەر ھەماھەنگی ھەبێت لەنێوان ھێزەکانی حکومەتی فیدراڵی و ھەرێم و ھاوپەیمانان، بێگومان ئەو کاتە دەتوانرێت بەتەواوی ڕەوشی ئەمنی ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکرێت و داعش کۆتایی پێبهێنین». جەختی لەوەش کردەوە، تاکو ھەماھەنگی نەبێت لە نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق داعش سود لەم ھەلومەرجە وەردەگرێت و دەتوانن ئەو بۆشاییەی کە ھەیە کە لە خانەقینەوە درێژدەبێتەوە تا موسڵ و شەنگال لەنێوان پێشمەرگە سوپا و سودی لێ وەربگرن، جگە لەوەی ئەوان سودیان لە نەمانی پێشمەرگە لەناوچەکانی ماددەی ١٤٠ وەرگرتووە «بێگومان نەبوونی ھەماھەنگی دەبێتە ھۆکارێک بۆ زەمینە خۆشکردن بۆ مانەوەی کاری تیرۆریستی». لەبارەی سنوری نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە، جەبار یاوەر وتی «سنوری ئێستا سنوری ساڵی ٢٠١٤یە، بەڵام ئێمە ئەو ھێڵانە بە وەھمی دادەنێنین، چونکە دەبێت بەپێی ماددەی ١٤٠ چارەسەری کێشەی ئەو ناوچانە بکرێت و یەکێک لەکارە سەرەکییەکانی کورد لەگەڵ کابینەی نوێی حکومەتی عێراق جێبەجێکردنی ئەو مادەیەیە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو قسانە بھێنرێت کە باسی ئەو جۆرە ھێڵانە دەکەن». چەکدارانی پاشماوەی داعش لە هەوڵی خۆڕێکخستنەوەدان لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنی هەیە، وەکو سنووری نێوان عیراق و سوریا‌و هەندی ناوچەی کوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە بە تایبەتی لەسنووری حەمرین. خانەقین کە یەکێکە لەو ناوچانە لە چەند مانگی رابردوودا شوێنیک بووە کە چەندین کاری توندورتیژی و رفاندن و کوشتنی لە لایەن گروپە جەکدارەکانەوە تیدا ئەنجامدراوە، دواترینینیشیان تەقینەوەکەی دوێنێ بوو کە رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێنی کردە ئامانج لەو شارە. تەقینەوەکە لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە بووە و بۆمبێکی دیکەی چێنراویش لە شوێنەکە دۆزرایەوە دواتر هێزە ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵیان کرد. ئەمەش لەکاتێکدابوو کە شەوی پێشتر هەر لەنزیک دەرگای سەرەکی مەزاری باوە مەحموود لە خانەقین تەقینەوەیەکی دیکە روویدا.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌و چه‌کداره داعشانه‌ى له‌ناوچه‌کانى حه‌ویجه‌و چیاى قه‌ره‌جوغ و سنورى مه‌خمورن مه‌ترسیان له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان نه‌ماوه‌و ته‌نها پارتیزانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن. لیوا قاره‌مان که‌مال،جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتى هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد تا هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق دروست نه‌بێت ئه‌و گروپه تیرۆرستیانه هه‌ر ده‌مێنن، ده‌شڵێت:" هاوپه‌یمانان ئاگادارى جوموجۆڵهکانى داعش و گروپه تیرۆرستییه‌کانن". هاوڵاتى: ده‌وترێت 500 چه‌کدارى داعش له‌چیاى قه‌ره‌چوغ و سنورى مه‌خمور هه‌ن، ئایا مه‌ترسى له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌یه؟ لیوا قاره‌مان که‌مال: داعش ته‌واجودى هه‌یه‌و ئه‌و ژمارانه هه‌مووى خه‌مڵاندنه‌و ژماره‌ى حه‌قیقى نین، به‌ڵام داعش له‌ناوچه‌کانى مهخمورو موسڵ‌و دیاله‌و حه‌ویجه‌و که‌رکوک و حه‌مرین و خانه‌قین و جه‌له‌ولا بوونیان هه‌یه، بوونى داعش له‌و ناوچانه په‌یوه‌ندى به‌و بۆشاییه‌وه له‌نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و سوپاى عێراقیدا هه‌یه. هێزه‌کانى عێراق ناتوانن کۆنتڕۆڵى ئه‌و شوێنانه بکه‌ن به باشى، ئه‌و شوێنانه‌یان به هێز پرنهکردۆتهوه به‌شێوه‌یه‌کى باش، بۆیه داعش سوى له‌و قبۆشاییه ئه‌منیه وه‌رگرتووه و جموجۆڵى تێدا ده‌کات کارى فه‌عالیه‌تى خۆى ده‌کات، خهتفى خهڵکو و دانانى عه‌بوه‌و هه‌ندێ جاریش هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و نوقاتانهى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى یا پۆلیسى فیدڕاڵى ده‌یانه‌وێت زه‌ربه‌یان لێ بده‌ن، ئه‌م چالاکیانه‌ى داعش لهزیابونایهو مانگانه بوونى هه‌یه. به‌ڵام وه‌کو مه‌ترسى بۆ شاره‌کانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆک مه‌ترسیان نییه‌و دووره له راستیه‌وه‌و هیچ مه‌ترسییه‌ک بوونى نییه، چونکه هێزى پێشمه‌رگه سنوره‌کانى خۆى پاراستووه، داعش‌یش تواناى ئه‌وه‌ى نییه شار‌و شارۆچکه داگیر بکات، ته‌نها چالاکى پارتیزانى ئه‌نجام ده‌دات. هاوڵاتى: ئایا هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان که به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگیتان هه‌یه ئاگادارى ئه‌م چالاکیانه‌ى داعش و گروپه تیرۆرستییه‌کانن؟ لیوا قاره‌مان که‌مال: هه‌ماهه‌نگى هه‌واڵگرى هه‌یه له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان، شوێنێک له فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هه‌یه ژورێک هه‌یه، له‌م غورفهیهدا هاوپه‌یمانى و ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و ئاگادارى هه‌موو جوموجۆڵێکى داعشن و هه‌موو دوو هه‌فته جارێک وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کۆبونه‌وه‌ى ده‌ورى هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانى نێوه‌دوڵه‌تى (ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئیتالیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا) زۆر له‌و وڵاتانه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆن ده‌کرێت و که ئۆپه‌راسیۆنى هه‌موو قاتعى هه‌رێمى کوردستان و عێراق ده‌کرێت، به‌شێکى باسى زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کانى داعش و گروپه تیرۆرستییه‌کانى تر ده‌کرێت، باسى لۆجستیک و مه‌شقى پێشمه‌رگه‌ش ده‌کرێت. هاوڵاتى: ده‌توانین بزانین که‌ى داعش به‌ته‌واوى له‌و ناوچانه له‌ناو ده‌برێن له‌کاتێکدا باسى ئه‌وه ده‌که‌ن که هاوپه‌یمانانیش ئاگادارى جم‌و جۆڵهکانیانن؟ لیوا قاره‌مان که‌مال: داعش له‌شارو شارۆچکه‌کاندا نه‌ماوه، شه‌رى پارتیزانى ده‌کات، له‌شوێنێکى و ناوچه‌یه‌کى دیارى کراودا نیین، سوپاى عێراق یا پێشمه‌رگه هێرشى بکاته سه‌ر، له‌وناوچانه به‌ربڵاون به گروپى بچوک بچوک کۆمه‌ڵى گه‌وره‌یان نییه وه‌کو پارتیزانى ئیش ده‌که‌ن. هه‌ندێ ناوچه هه‌یه پێشمه‌رگه ناتوانێت بچێته ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بکات، چونکه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هێزى پێشمه‌رگه‌یان له‌ئێستادا، ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر شانى سوپاى عێراقى، سوپاى عێراق ماوه ماوه هه‌ندێ چالاکى ده‌که‌نه سه‌ریان. هاوڵاتى: چ میکانیزمێک پێویسته بۆ له‌ناوبردنى یه‌کجارى ئه‌م گروپانه؟ لیوا قاره‌مان که‌مال: مادام ئه‌و گروپانه شه‌رى پارتیزانى ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا چاره‌سه‌رى ئه‌و گروپانه ناکرێت ئه‌گه‌ر هێزێکى باش له‌و ناوچانه‌دا نیشته‌جێ نه‌کرێت و سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگى نه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێرشیان بکه‌نه سه‌ر ورده ورده له‌ناو ببرێن، ئه‌گه‌ر نا داعش به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌مێنێت بۆ ماوه‌یه‌کى دورودرێژیش، ئه‌و گروپانه هه‌ر ده‌مێنن ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگى سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا بێت. هاوڵاتى: ئه‌و گروپه‌ى ئاڵا سپیه‌که‌یان پێیه، ئایا ئه‌م گروپه‌ش هه‌ر داعشن؟ لیوا قاره‌مان که‌مال: ئه‌مانه‌ش جۆرێکن له داعش پێشتر له‌ناوچه‌ى تلسکۆب و ناوچه شاخاوییه‌کانى نزیک دووزخورماتوو بوون و کۆبببونهوه که که‌وتۆته‌وه رۆژهه‌ڵاتى دوز، به‌ڵام ئێستا له‌و شوێنانه‌دا نه‌ماون و بڵاوه‌یان کردووه له‌و ناوچانه، به‌پێى زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کان ئه‌م گروپه پاشماوه‌ى داعش و هه‌ندێ گروپى تیرۆرستى بوون، ئه‌مانه گروپێکى تیرۆرستین، به‌ڵام تهمسلیى داعش ناکه‌ن.