ئارا ئیبراهیم پارتى وه‌ک لایه‌نى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌یه‌وێت هاوشانێکی تورکمان بۆ قوباد تاڵه‌بانى له حکومه‌تدا دروست بکات کە تا ئێستا وەکو تاکە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی جیگری سەرۆکی حکومەت ناوی دەهێنرێت. دواى سێ هه‌فته له‌سوێند خواردنى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان هێشتا لایه‌نه‌کان رێکنه‌که‌وتوون له‌سه‌ر دابه‌شکردنى پۆسته‌کانى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و راسپاردنى لیستى براوه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم. به‌پێى ئه‌و به‌دواداچونانه‌ى هاوڵاتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کاندا کردویه‌تى پێکهێنانى حکومه‌ت و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان له دوو سیناریۆدا کۆده‌بێته‌وه، کە یەکێکیان دانانی تورکمانێکە بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت، لەکاتێکدا بزووتنەوەی گۆڕان بەتەمای ئەو پۆستەیە، بەڵام بەلێنی ئەوە بە گۆڕان دراوە کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی پێ بدرێت. سیناریۆى یه‌که‌م پارتى دوو پاکێجى ئاماده کردووه یه‌کێکیان سه‌رۆکى حکومه‌ت دوو جێگرى هه‌بێت، جێگرى یه‌که‌م بۆ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و جێگرى دووه‌م بۆ تورکمان و له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تا ئه‌و کارانه‌ى یوسف محه‌مه‌د وه‌ک سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مان بووه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌میدا سه‌رۆکى نوێ له‌سه‌ر پشکى گۆڕان ته‌واوى بکات. پارتى له پاکێجهکهیدا دیارى کردووه سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ پارتى و جێگرى یه‌که‌م بۆ یه‌کێتى(قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى دووه‌م بۆ تورکمانێکى که‌رکوکى، ئامانجى پارتیش له‌م هه‌نگاوه‌دا بۆ ئه‌وه‌یه که تورکیا رازى بکات له‌رووى سیاسییه‌وه که گرنگى به تورکمانه‌کان ده‌دات. هەروەها پارتى دەیەوێت له رێگه‌ى تورکمانه‌کانى که‌رکوکه‌وه پێگه‌ى لە شارەکە به‌هێز بکات به‌رانبه‌ر به نفوزى یه‌کێتی. بەپێی ئەو سیناریۆیە سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (عه‌لى حه‌مه ساڵح) جێگرى یه‌که‌م بۆ پارتى و جێگرى دووه‌م بۆ یه‌کێتى ده‌بێت. مونا قه‌هوه‌چى، جێگرى سه‌رۆکى حزبى چاکسازى تورکمان و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتی وت «وه‌ک تورکمانه‌کان پاکێجمان حازر کردووه بۆ گفتوگۆکردن بۆ به‌شدارى کردن له‌حکومه‌تدا، یان جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى حکومه‌ت یا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تێکى خزمه‌تگوزاریی». ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که حزبه‌که‌ى رێکه‌وتنى سیاسى له‌گه‌ڵ پارتى ده‌کات ئنجا رێکه‌وتن له‌سه‌ر پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم. له‌لایه‌کى تره‌وه، سامان گه‌رمیانى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت» دوێنێ مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى گفتوگۆى کردووه له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌ت و رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى کۆده‌بێته‌وه هه‌ر شتێک هه‌بێت له‌وێدا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌که‌ین». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه هێشتا مه‌سه‌له‌ى دوو جێگرى بۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت یه‌کلایى نه‌بۆته‌وه‌و وه‌ک یه‌کێتیش مه‌رجى خۆیان بۆ به‌شدارى کردن له حکومه‌ت هه‌یه. هه‌روه‌ها وتیشى»ده‌بێت پێش پێکهێنانى حکومه‌ت یه‌کێتى و پارتى رێکه‌وتنى سیاسى ئه‌نجام بده‌ن، دواتر له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌ت بگه‌نه رێکه‌وتن». به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتی، له سیناریۆى یه‌که‌مدا که لهپاکێجى پارتیدا بوونى هه‌یه، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه دابه‌شکراوه که سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و (عه‌لى حه‌مه‌ساڵح) جێگرى یه‌که‌م بۆ پارتى و جێگرى دووه‌م بۆ یه‌کێتى. سیناریۆى دووه‌م له پاکێجى دووه‌مى پارتیدا وه‌ک براوه‌ى یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، پێکهاته‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه دابه‌شکراوه. سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ پارتى و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ یه‌کێتى(قوباد تاڵه‌بانى)، سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆبزوتنهوهى گۆڕان و جێگرى یه‌که‌م بۆ پارتى و جێگرى دووه‌م بۆ تورکمان. عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» هێشتا پرسى دابه‌شکردنى رۆڵ(ئه‌دوار)ى حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان یه‌کلاینه‌بۆته‌وه، و بوونى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مان نه‌بووه‌ته شتێکى جێگرى لاى پارتى، به‌ڵام باسمان کردووه وه‌ک چۆن سه‌رۆکى په‌رله‌مان دوو جێگرى هه‌یه سه‌رۆکى حکومه‌تیش دوو جێگرى هه‌بێت». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که لیژنه‌ى دانوسانکارى پارتى ته‌نها وتوێژو راگۆرینهوهیان کردووه له‌سه‌ر به‌شدارى کردنى حکومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیهکانداو نه‌چونه‌ته ناو ورده‌کاریه‌کانه‌وه، به‌ڵام لهئایندهیهکى نزیکدا گفتوگۆکان ده‌ستپێده‌کاته‌وه. وته‌بێژه‌که‌ى پارتى ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که هێشتا وهفدى دانوسانکارى حزبه‌که‌ى سه‌ردانى تورکمانه‌کانى نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌وانیش ئیستحقاقى خۆیان هه‌یه بۆ به‌شدارى کردن له حکومه‌تداو فراکسیۆنى په‌رله‌مانیان هه‌یه. هاوکات، ریفینگ هرورى، سه‌رۆکى کاتى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد به‌ره‌وپێشچوون له گفتوگۆکاندا بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌یه. ریفینگ هرورى، سه‌رۆکى کاتى په‌رله‌مان وتیشى» له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان وه‌ک سێ هێز بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت گفتوگۆکان چونه‌ته پێشه‌وه‌و له هه‌فته‌ى ئاینده‌وه هه‌نگاوه‌کان به‌دیار ده‌که‌ون». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه هێشتا هیچ کاتێکیان دیارى نه‌کردووه بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان تا کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتی، یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان هه‌وڵه‌کانى چڕ کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بێت و هیچ که‌سێک نه‌کرێت نه‌بێته هاوشانى وه‌ک جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى حکومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له گفتوگۆکانى نێوان پارتى و یه‌کێتى و گۆڕاندا یه‌کلاده‌کرێته‌وه.
سەروەر خەلیل محەمەد سەیهود سەرکردە لە لیستی بونیادی نوری مالکی رایگەیاند لە سەردانەکەی چەند رۆژی رابردووی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا باس لەپرسە ناکۆکی لەسەرەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کراوە کە گرنگترینیان پرسی بودجەو ناوچە جێناکۆکان و پرسی نەوت و گازە، بەڵام ئەو بە دووری زانی ئەو پرسانە بە سازان چارەسەر بکرێن. محەمەد سەیهود بە هاوڵاتی وت «ئەو پرسانە پێویستیان بەتەوافوق و رێککەوتن نییەو ونابێت کار بە ئاسانکاری کردن و لێخۆشبوو‌ن و موجامەلە بکرێت، بەڵکو پێویستە دەستوور بوونی هەبێت و کاری پێبکرێت و هەردوو لایەنیش دەست بەدەستوورەوە بگرن». وتیشی «هەرچی ئەو داواکارییانەن کە لەسەرووی دەستوورەوەن ئەوە بەدڵنیاییەوە جێبەجێ ناکرێن». سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا دوای ئەوە دێت کە هەرێمی کوردستان لە 25ی ئەیلولی 2017، ریفراندۆمی بۆ جیابوونەوە لە عیراق ئەنجامدا، ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ یەکلاییی کردنەوەی پرسە هەڵواسراوەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا کە زیاتر لە دەیەیەکە درێژەیان هەیە. بەڵام لە کاردانەوەی ئەوەدا حکومەتی فیدراڵ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجامدا و دەستیگرتەوە بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان، وێڕای گرتنەبەری رێوشوێنی تر کە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و هەوڵدان بۆ گرتنەدەستی مەرزە سنورییەکانی بەدواداهات. لە دوای هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار‌و پێکهێنانی حکومەتیکی نوێ بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، هێزە سیاسیەکانی کوردستان دەیانەوێت لە رێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ ئەم کابینەیەدا کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵام ئەمەش بەبێ بەربەست نییە، بەو پێیەی هەندێک لە هێزە سیاسیەکانی عێراق رازی نین بە هەندیک لە داواکانی کورد. محەمەد سەیهود وتی «داواکاریەکانی کورد بۆ پشکی 17%ی بودجە نادەستوورییەو پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیش لەدوای رووداوەکانی ئەمدواییە یەکلایی بووەتەوە». وتیشی «دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە ناکرێت بگەڕێینەوە چوارگۆشەی یەکەم، کەرکوک شارێکی عێراقییەو ناکرێت بۆ لایەنێکی دیاریکراو بێت بەڵکو پێویستە بۆ هەمووان وەک یەک بێت، ماددەی 140 ی دەستووریش وادەی تێپەڕیوەو ناکرێت جێبەجێ بکرێت». لەوەڵامی ئەوەی ئایا بە بارزانی راگەیەنڕاوە کە لەپرسی کەرکوکدا نابێت بگەڕێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم، سەیهود دەڵێت «بابەتەکە پەیوەندی بەوەوە نییە بەبارزانی راگەیاندراوە یاخود نا، بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە کەرکوک خاڵی ئارامییە لەناوچەکەدا و خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە، لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شارەش لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە ناوچەکەو کەرکوکیش ئارامی بەخۆیەوە بینیوە».
یوسف عومه‌ر ره‌شید روداوه‌کانى هاتوچۆ سه‌ره‌ڕاى کاره‌ساتى مرۆیی، کارهساتو تێچوویه‌کى ئابوریشى هه‌یه‌و به‌پێى راپۆرته جیهانییه‌کان به‌تایبه‌ت رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانىو بانکى نێوده‌وڵه‌تى، مردن به روداوه‌کانى هاتوچۆ خه‌ریکه ده‌بێته باوترین جۆرى مردنى مرۆڤ‌و ساڵانه 1.25 ملیۆن که‌س به رووداوه‌کانى هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن که بۆ هه‌ر رۆژێک 3472 کهسو له هه‌ر سه‌عاتێکدا 145 که‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى نزیکه‌ى 50 ملیۆن که‌س بریندار‌و ئیفلیج ده‌بن. به‌پێى داتا‌کان تا ساڵى 2020 مردن به رووداوه‌کانى هاتوچۆ ده‌گاته 1.9 ملیۆن که‌س له جیهاندا، به‌پێى ئه‌و داتایه بێت رێژه‌ى مردن به رووداوه‌کانى هاتوچۆ به‌رێژه‌ى 65% به‌رزده‌بێته‌وه به تایبه‌تیش له وڵاتانى تازه‌گه‌شه‌کردوو (پێگه‌یشتوو). له پارێزگایه‌کى وه‌کو سلێمانیش، به‌پێى داتاکانى چوار ساڵى رابردوو، له کۆى 100 که‌سى ناو رووداوه‌کانى هاتوچۆ، 7 که‌سیان مردوون، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا رۆژانه 8 که‌س له رووداوى هاتوچۆدا، مردون یاخود بریندار. ئه‌م وتاره، ئه‌ژمارکردنى تێچووى ئابووریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆیه به‌ته‌نها له پارێزگاى سلێمانى‌و لایه‌نى هۆکارى رووداوهکانو چۆنیه‌تى چاره‌سه‌رو کهمکردنهوهیانو سه‌لامه‌تى هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان له خۆ ناگرێت. له کوردستان، سه‌لامه‌تى هاتوچۆ ، به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، روداوه سیاسیهکانو سه‌رقاڵى هاوڵاتیان به دابینکردنى ژیانى رۆژانه وایکردوه که‌متر گرنگى به‌سه‌لامه‌تى هاتوچۆو که‌مکردنه‌وه‌ى زیانى روداوه‌کانى هاتوچۆ بدرێت، هیچ کاتیش لایه‌نه سیاسیه‌کان وه‌کو بابه‌تى په‌ره‌پێدانى مرۆیی کاریان له‌سه‌ر ئه‌م ره‌هه‌نده نه‌کردووه، ته‌نانه‌ت له به‌رنامه‌ى سیاسی حزبه‌کانیش بۆ هه‌ڵبژاردن جێگه‌ى بۆنهکراوهتهوه. ئه‌وه‌ى کراوه ته‌نها کارێکى رۆتینى ژماردنى روداوهکانو قوربانیه‌کان بووه. هه‌رچه‌نده له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا چه‌ند رێکخراوێک له‌بوارى هۆشیارى هاتوچۆ دامه‌زراوه به‌ڵام ئه‌رکه‌که له‌وان گه‌وره‌تره‌و به‌ته‌نیاش ناتوانن چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه بکه‌ن. ئه‌م وتاره سه‌رنجێکى ئابوریانهیهو تێچوى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ ده‌خاته روو به پشت به‌ستن به کۆمه‌ڵێک داتاى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى‌و داتاکانى (2014و 2015و 2016و 2017) وه‌رگیراون، نه‌ک خستنه‌ڕووى هۆکاره‌کانى رووداوه‌کانى هاتوچۆو چۆنیه‌تى چاره‌سه‌رکردنى. ساڵ کۆى روداوى هاتوچۆ قوربانیه‌کان (مردوو) بریندار مردوو+ بریندار 2014 1389 140 2396 3925 2015 974 215 2725 3914 2016 1225 206 2808 4239 2017 1220 218 3193 4631 کۆى گشتى 4808 779 11122 16709 له زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى خاوه‌نى کۆمپانیاى دڵنیایی ئوتومبیل‌و بیمه‌ى ته‌ندروستین به دوو رێگه تێچووى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ ئه‌ژمار ده‌که‌ن، یه‌که‌م له رێگه‌ى تێچووى چاره‌سه‌رى پزیشکى ئه‌و که‌سه‌ى تووشى روداوه‌که بووه‌و دووه‌میش ئه‌و پارانه‌ى کۆمپانیاکانى دڵنیایی خه‌رجى ده‌که‌ن بۆ خاوه‌ن ئوتومبیله‌کان یاخود چاککردنهى ئوتومبیله‌کان، به‌ڵام له وڵاتانى جیهانى سێیه‌م، که عیراقیش به‌شێکه له‌و وڵاتانه به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌و جۆره کۆمپانیایانه ئه‌ژمارێکى ئه‌وتۆ نه‌کراوه بۆ زیانه مادییه‌کان. له رووى مرۆییشه‌وه داتایه‌کى دروست ده‌ست ناکه‌وێت که به هۆى رووداوه‌کانى هاتوچۆوه چه‌ند که‌س کاره‌که‌ى له‌ده‌ستداوه، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر بنه‌مایی گریمانیهى خه‌مڵاندن بۆ تێچووى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ ده‌که‌ین. رووداوى هاتوچۆ بریتییه لهبهریهککهوتنى دوو ئوتومبیل، یاخود پیاکێشانى ئوتومبیل به راگر یاخود مرۆڤ یان به‌ربونه‌وه، هه‌ربۆیه له ئه‌ژمارى زیانى ئوتومبیل که کۆى گشتى له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا (4080) رووداو بووه واته زیاتر له‌یه‌ک ئوتومبیل به‌شداربووه له رووداوه‌کاندا، هه‌ربۆیه به گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى نیوه‌ى ئه‌و روداوانه به‌ریه‌ککه‌وتنى ئوتومبیل بێت ئه‌وا نزیکه‌ى 6000 هه‌زار ئوتومبیل زیانیان به‌رکه‌وتووه ئه‌گه‌ر تێکراى زیانى هه‌ر ئوتومبیلێک به 1000 دۆلار ئه‌ژماربکرێت ئه‌وا له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا 6 ملیۆن دۆلار زیانى بۆ ئوتومبیلهکانى هه‌بووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که نرخى فرۆشتنى ئوتومبیهلهکانیش که‌م ده‌کات. له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا، 779 که‌س به روداوه‌کانى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه، واته له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا 779 که‌س خاوه‌ن کاربون مردون ئه‌مه‌ش جگه له زیانه رۆحییه‌که زیانێکى گه‌وره بووه له هێزى کار که‌وتووه. تێچووى پرسه، بابه‌تێکى دیکه‌ى تێچووى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆیه‌و لێره‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى هه‌ر پرسه‌یه‌ک به تێکرا 1000 دۆلارى تێبچێت ئه‌وا 779 هه‌زار دۆلار تێچووى پرسه‌ى ئه‌و که‌سانه بووه. به‌شێک له‌و که‌سانه‌ى بهرووداوهکانى هاتوچۆ مردون به‌رپرسى دابینکردنى بژێوى خێزانیش بوون بۆیه ئه‌مه‌ش جۆرێکى دیکه‌ى زیانى ئابوریانه‌یه. به‌پێى ئامارى ئه‌و چوار ساڵه‌ى که وه‌رگیراون 11122 که‌س برینداربوون، که پێده‌چێت به‌شێکیش له‌و ژماره‌یه توشى ئیفلیجىو که‌وتنه سه‌ر جێگابون، تێچووى نه‌خۆشخانه‌و له‌ده‌ستدانى ئه‌ندامى جه‌سته‌و مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌و سه‌ردانى ناوبه‌ناو بۆ لاى پزیشک کۆمه‌ڵێک تێچوون که ده‌که‌ونه سه‌ر بریندارى روداوه‌کانى هاتوچۆ، ئه‌گه‌ر تێچووى هه‌ر که‌سێک به 500 دۆلار دابنرێت زیاتر له 5.6 ملیۆن دۆلاره له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌ى وه‌کو بنه‌ما وه‌رگیراوه بۆ ئه‌ژمارکردنى تێچووى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ. به‌شێوه‌یه‌کى گشتى‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و داتایانه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى، له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا ده‌کرێت تێچووى ئابوریانه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ له پارێزگاى سلێمانى 12.379.000 دۆلاربووه. هه‌ندێک تێچووى دیکه هه‌یه لێره‌دا هه‌ژمارنه‌کراون، وه‌کو که‌مبونه‌وه‌ى نرخى ئوتومبیله‌کان، تێچووى ئیدارى‌و وه‌زیفى له به‌رێوه‌بردنى کارى ئه‌و روداوانه که جگه‌له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى هاتوچۆ به‌ڵکو دادگا‌و پۆلیس دوو دیارترین ده‌زگان که تێچووى ئابوریان هه‌بووه بۆ ئه‌و روداوانه. ره‌نگه‌ى ئه‌مه به‌ته‌نها وه‌کو زیانێکى ماددى ته‌ماشا نه‌کرێت، به‌ڵکو ده‌بێت به‌و جۆره پێناسه بکرێت که ئه‌مه‌ى له کوردستاندا له رووداوه‌کانى هاتوچۆدا ده‌بینرێت وه‌کو تاوانێکى ئابوریش ته‌ماشا بکرێت. له‌ده‌ستدانى ده‌رامه‌تى مرۆیی دیارترین خهسڵهتو مه‌ترسیدارترین بابه‌ته له رووداوه‌کانى هاتوچۆداو هاوشێوه‌ى ره‌گه‌زه‌کانى دیکه‌ى به‌شدار نییه له رووداوهکهداو جێگه‌ى پڕناکرێته‌وه له‌کاتێکدا ره‌گه‌زه‌کانى دیکه، ئوتومبیل، رێگاوبان، پرد‌و...هتد سه‌رله‌نوێ دروست ده‌کرێنه‌وه‌و چاک ده‌کرێنه‌وه. به‌پێى ئاماره‌کانى په‌یوه‌ست به رووداوه‌کانى هاتوچۆ، ره‌گه‌زى مرۆیی هۆکارى سه‌ره‌کى روواوهکانى هاتوچۆیه‌و له کۆى هه‌ر رووداوێکدا نزیکه‌ى 80%ى هۆکاره‌که‌ى به‌ر مرۆڤ ده‌که‌وێت. له به‌شێکى زۆرى ئاماره‌کان، به‌تایبه‌ت ئاماره‌کانى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانىو بانکى نێوده‌وڵه‌تى، وڵاتانى جیهانى سێیه‌م یاخود وڵاتانى تازه‌گه‌شه‌کردوو، ئه‌و زۆنه‌ن که زۆرترین رووداوه‌کانى هاتوچۆیان تێدا تۆمار ده‌کرێت، له هه‌مانکاتیشدا، وڵاتانى جیهانى سێیه‌م به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى خاوه‌نى کۆمپانیاى دڵنیایی ئوتومبیل‌و ته‌نانه‌ت دڵنیایی ته‌ندروستیش نین، که له‌کاتى رووداوێکى هاتوچۆدا چ چاره‌سه‌رى پزیشکى بکه‌وێته ئه‌ستۆى لایه‌نێک، یاخود بژاردنو چاککردنه‌وه‌ى ئوتومبیله‌که‌ى له ئه‌ستۆى کۆمپانیایه‌ک بێت، بۆیه به بونى ئه‌و کۆمپانیایانه پێده‌چوو که تێچووى ئابوورى یاخود زیانه مادییه‌کانى ئه‌و روداوانه کهمتربوایه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌بونى ئه‌و کۆمپانیایانه واینه‌کردووه رووداوه‌کانى هاتوچۆ که‌م بن به‌ڵکو ساڵ به ساڵ قوربانیه‌کان زیاد ده‌که‌ن. له ساڵى 2014دا له پارێزگاى سلێمانى 1389 رووداوى هاتوچۆ تۆمارکراوه‌و 140 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له ساڵى 2017 هه‌رچه‌نده رووداوه‌کان بۆ 1220 رووداو که‌میکردووه به‌ڵام ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به رووداوه‌کان گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 218 که‌س زیادیکردووه، واته مردن به‌رێژه‌ى 65% به‌رزبۆته‌وه. تێبینى: داتاکانى ئه‌م وتاره له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى وه‌رگیراوه.
هاوڵاتی به‌شێک له حزبه کوردییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌یانه‌وێت به‌کارکردن له‌گه‌ڵ حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى دیکه‌ى ئێران، سود له گه‌مارۆکانى سه‌ر ئێران و گۆشه‌گیرى ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئاستى جیهان وه‌ربگرن، تا ڕۆڵیان هه‌بێت له‌داهاتووى ئه‌و وڵاته له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر گۆڕانکارییه‌کدا، به‌شێکى دیکه‌ى حزبه‌کانیش پێیانوایه ناکرێت دۆخى گه‌مارۆ بۆ ئامانجى سیاسی بقۆزرێته‌وه. کۆمارى ئیسلامى روبه‌ڕووى گه‌مارۆیه‌کى سه‌ختى ئابورى بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، پێنجى ئه‌م مانگه قۆناغى دووه‌مى سزاکانى ئه‌و وڵاته که زیاتر که‌رتى وزه‌ى گرتوه‌ته‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنرا، ئه‌وه‌ش ڕه‌وشى ئابورى ئه‌و وڵاته‌ى روبه‌ڕووى قه‌یران کردووه‌ته‌وه. هاوکات له‌گه‌ڵ توندبونهوهى گه‌مارۆکاندا، له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا چوار حزبى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان که پێکهاتوون له (حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، حزبى دیموکراتى کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێرى کوردستانى ئێران، کۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان) یاداشتێکى لێک تێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ شه‌ش حزبى ئۆپۆزسیۆنى ئێران واژۆکرد، به‌ئامانجى کارکردنى هاوبه‌ش و فشار خستنه سه‌ر ئێران. ئه‌و شه‌ش حزبه که نوێنه‌رایه‌تى به‌شێک له نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ى ئێران ده‌که‌ن پێکهاتوون له (یه‌کێتى دیموکراتیکى ئازه‌ربایجان – بیرلیک، بزووتنه‌وه‌ى کۆماریخوازه دێموکرات و لاییکهکانى ئێران، حزبى تهزامۆن دێموکراتیکى ئه‌هواز، حزبى خه‌ڵکى به‌لوچستان، ڕێکخراوى یه‌کیه‌تى فیداییانى خه‌ڵکى ئێران، شوراى کاتیى سوسیالیسته چه‌په‌کانى ئێران). ئه‌مه یه‌که‌مجاره ژماره‌یه‌ک حزبى نه‌ته‌وه جیاجیاکانى ئێران یاداشێتکى لێکتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش واژۆبکه‌ن و ئامانجه‌کانیان یه‌کبخه‌ن. محه‌مه‌د ساڵح به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران (حدکا) به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «ئێران له‌ناوخۆ توشی قه‌یرانى جۆراوجۆر بووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش روبه‌ڕووى گه‌مارۆى نێوده‌وڵه‌تى بووه‌ته‌وه، که ده‌کرێت ئۆپۆزسیۆن سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه پڕبکاته‌وه«. وتیشى «ئامانج له کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى دیکه که نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانى ئێران ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یه وه‌کو ئۆپۆزسیۆن کاربکه‌ین له‌دوو ڕه‌هه‌ندى جیاوه، رێبه‌رایه‌تى ناڕه‌زایی خه‌ڵک بکه‌ین و لایه‌نى ده‌ره‌کیش وه‌کو به‌ره‌یه‌کى ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بکات و ئۆپۆزسیۆنى ئێران له‌و په‌رته‌وازه‌ییه ڕزگارى بێت». حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى ئێران تائێستا سه‌رجه‌میان له‌به‌ره‌یه‌کى هاوبه‌شدا کۆنه‌بوونه‌ته‌وه به په‌رته‌وازه‌یی هه‌وڵیانداوه روبه‌ڕووى ئێران بنه‌وه، ئه‌وه‌ش به هۆکارێکى لاوازى چالاکى و کاره‌کانى ئه‌و حزبانه داده‌نرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و حزبانه له‌سه‌ر جۆر‌و شێوازى کارکردنیان جیاوازن، به‌شێکیان بڕوایان به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى چه‌کدارى و به‌شێکى دیکه‌شیان بڕوایان به کارى سیاسی هه‌یه. محه‌مه‌د ساڵح که حزبه‌که‌ى خاوه‌نى هێزى چه‌کدارییه و چه‌ندینجار رووبه‌ڕووى پێکدادان بوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى ئێران وتى «ئێمه خه‌باتى خۆمان ته‌نها به‌وه گرێنهداوه که خه‌باتى چه‌کدارى هه‌بێت یاخود نا، له‌کاتى پێویستدا هاوکاریمان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى دیکه‌ى ڕۆژهه‌ڵات کردووه بۆ به‌هێزکردنى ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌رى». ئه‌و 10 حزبه‌ى که یاداشته‌که‌یان واژۆکردووه پابه‌ندبوونى خۆیان نیشانداوه به «پێویستى یهکیهتییهکى به‌ربڵاو بۆ سه‌قامگیرکردنى سیستمێکى دێموکراتیکى کۆمارى و فێدراڵ له ئێران و بایه‌خدان به تۆلێرانس، پلۆرالیزم، جیایى دین له ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى جاڕنامه‌ى مافه‌کانى مرۆڤ و پێکه‌وه‌ژیانى هه‌موو ڕه‌وت و بیره سیاسییه دێموکراتیکه‌کان». هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه، وڵاتى ئێران له‌ئاکامى پێکه‌وه‌ژیانى نه‌ته‌وه‌کانى فارس، تورک، کورد، عه‌ره‌ب، به‌لووچ، تورکمان و باقى پێکهاته زمانییه‌کان و که‌مینه مه‌زهه‌بى و فه‌رهه‌نگییه‌کان پێکهاتووه، بۆ یهکیهتییهکى هه‌میشه‌یى و پێکه‌وه مانه‌وه‌ى خه‌ڵکانى ئێران پێویسته شوناس و مافه نه‌ته‌وه‌یى – دیموکراتیکه‌کانى خه‌ڵک قبوڵ بکرێت و مافى دیاریکردنى چاره‌نووسیان به فه‌رمى بناسرێت. له‌پاڵ کارى هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌و 10 حزبه‌ى نه‌ته‌وه جیاجیاکانى ئێران، پێنج حزبەکەى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌کۆى حه‌وت حزب، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بهرهیەکى کارى هاوبه‌شیان پێکهێنا، به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى کردن و پێکهێنانى مه‌رجه‌عێک بۆ کارى سیاسی، به‌ڵام بۆچونى جیاوازیان هه‌یه له‌باره‌ى چالاکى چه‌کدارییه‌وه له‌م کاته‌دا له دژى ئێران. ئه‌و پینج حزبه بریتین له (کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان، حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، حزبى دیموکراتى کوردستان، سازمانى خەباتى کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ى زحمه‌تکێشانى کوردستان).) ئه‌و حزبانه بڕوایان به «روخانى کۆمارى ئیسلامى و پێکهێنانى ئێرانێکى دیموکراتی، فیدراڵ و سیکۆلاره که تێدا مافه نهتهوایهتییەکان له‌وانه مافه‌کانى گەلى کورد تێیدا ره‌چاو بکرێت». هێشتا هیچ کام له‌و دوو به‌ره‌یه سه‌رجه‌م حزبه‌کان به‌تایبه‌تى حزبه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کۆنه‌کردووه‌ته‌وه، یه‌کێک له‌و حزبانه‌ش که نه‌چووه‌ته ناو هیچ کام له‌و به‌رانه‌وه، رێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى ئێرانه، که بۆچونى جیاوازه له‌گه‌ڵ حزبه کوردییه‌کانى دیکه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان و جه‌خت له گۆڕانکارى له‌ڕێگه‌ى ناڕه‌زایی و کارى سیاسیی ده‌کاته‌وه نه‌ک به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى چه‌کدارى. ئه‌و حزبه هه‌روه‌ها پێیوایه، ناکرێت دۆخى ئێستاى ئێران بقۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى کار بکرێت له‌سه‌ر ئامانجێکى سیاسی دیاریکراو. حه‌سه‌ن ڕه‌حمان په‌نا ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى رێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى ئێران به هاوڵاتی وت «هه‌ر حزبه و سیاسه‌تى خۆى هه‌یه و بیرکردنه‌وه‌مان جیاوازه، پێمانوانییه حزبه‌کان بتوانن سود له‌و گه‌مارۆیانه وه‌ربگرن، چونکه خه‌ڵکى ئێران به‌گشتى زیانمهندێکى سه‌ره‌کى گه‌مارۆکانن». وتیشى «خه‌ڵک زۆرتر نیگه‌رانه و ناڕه‌زایی زیاتر بووه، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه دامه‌زراوه که ئه‌و رژێمه سهرکوتکهرهو ده‌بێت بگۆڕدرێت». حه‌سه‌ن ڕه‌حمان په‌نا باسى له‌وه‌شکرد، که حزبه‌که‌ى ئه‌وان له به‌ره‌ى حزبه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتدا نییه و ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرن، «به‌شێکیان پێیانوایه له رێگه‌ى ئه‌مریکاوه ده‌توانن کارێک بکه‌ین، به‌شێکى دیکه پێیانوایه به خه‌باتى چه‌کدارى ده‌توانن ئامانجه‌کانیان به‌دى بهێنن، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه ئێستا که پرسی دیکه له ئارادایه کاتى ئه‌وه نییه، پێمان باشه په‌یوه‌ست بین به‌و ناڕه‌زاییه سهرتاسهرییهى که هه‌یه له‌ناو چینى کرێکاران و خوێندکاران و ژنان و توێژه‌کانى دیکه‌دا». تا ئێستا دیار نییه گه‌مارۆکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران تاچه‌ند درێژه‌ده‌کێشێت و کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته و ئه‌نجامدانى گۆڕانکارى ده‌بێت له ده‌سه‌ڵاتدا، یان کاریگه‌رییه‌که هه‌ر له‌ئاستى ئابوری‌دا ده‌مێنێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریکا که جه‌خت له توندکردنه‌وه‌ى زیاترى گه‌مارۆکان ده‌که‌نه‌وه تا ئێستا ئاماژه‌یان به‌وه‌نه‌کردووه که ئامانج له‌و گه‌مارۆیانه گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتى ئێرانه، به‌ڵکو باسیان له‌وه‌کردووه که ئه‌وان نایانه‌وێت رژێمى ئه‌و وڵاته بگۆڕن، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت ناچاریان بکه‌ن له‌سه‌ر مێزى دانوستان دابنیشن.
هاوڵاتی بێوار خنسی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بواری نەوت و وزە ڕیککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە بەھۆکارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دادەنێت و بەپێویستی دەزانێت هەرێم کاربکات بۆ دروستکردنی پیشەسازی نەوت و گاز کە بەوتەی ئەو داهاتەکەی زۆر زیاترە لە هەناردەی نەوت. کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەپێی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا، هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکردەوە بەڕێژەی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، ئەوەش پاش ساڵێک لەوەستانی هەناردەی نەوت بەهۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە. بێوار خنسی لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ هاوڵاتی باس لەوەدەکات، ئەو ڕێککەوتنەی نێوان هەولێرو بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەپێنج کێڵگە، کەکۆی بەرهەمیان ٤٤٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیەو کۆمپانیای بی پی بەریتانی کار لەو کێڵگانە دەکات، ئەگەر ئاسایش بەرقەرار بێت لەماوەی ساڵێکدا دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیل، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی هەناردەی نەوت و داهات. وتیشی «ئەم رێککەوتنە لەڕووی ئابورییەوە شتێکی زۆر باشەو دەبێتە هۆیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دەبێتە پاڵپشتییەکی باش بۆ ئابوری عێراق و هەرێم، چونکە ئەگەر ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەش بنێردرێت، داهاتی ساڵانەی بەپێی نرخی ئێستا ساڵانە زیاتر لە ملیار دۆلار دەکات، کە بەشێکی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت». لە پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوکدا هەرێمی کوردستان کرێی هەناردەکردنی نەوتەکە بەبۆری نەوتی هەرێم وەردەگرێت، کە مانگانە زیاترە لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار. لەبارەی فشارەکانی ئەمریکاوە بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنە بەئامانجی هەناردەنەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران کە لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بەشێکە بە تانکەر بۆ ئەو وڵاتە دەنێردرا، لەگەڵ هەوڵدان بۆ بەرزنەبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان لە رێگەی نەوتی کەرکوکەوە، بێوار خنسی وتی «ئەمریکا پێی خۆش بوو نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی بکرێت، ئەمریکا بەهەموو ڕێگەیەک هەوڵدەدات لەهەموو روویەکەوە رێگای بازرگانی و ئابوری لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت، بەتایبەتی لەڕووی دراوی قورس و نەوت و گاز». لەگەڵ ئەوەشدا بێوار خنسی پێیوایە، دەبێت هەرێم هەوڵبدات نەبێتە تەرەف لەو پرسەداو کێشە بۆ ئێران دروستبێت، چونکە زیاتر لە ١٠٠٠ کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی هەیە لەگەڵیدا، بەتایبەت کە بڕیاری هەناردەی نەوتیش زیاتر بڕیارێکی عێراق بوو وەک لەوەی بڕیاری هەرێمی کوردستان بێت. لەدوای سەپاندنی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێران‌دا، بە ئامانجی سفرکردنی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە، ترس لە کەمی خستنەڕووی نەوت لەبازاڕەکاندا دروستبووە، کە ببێتە ھۆی بەرزبونەوەی زیاتری نرخی نەوت، ئەمریکاش دەیەوێت نەوتی کەرکوک بەشێک لەو بۆشاییە پڕبکاتەوە. بێوار خنسی پێیوایە، ھیچ وڵاتێک نییە بەسعودیەو ڕوسیا‌و ئەمریکاشەوە کە بتوانێت بۆشایی خستنەڕووی نەوت لەجیهاندا پڕبکاتەوە، کە بەهۆی هەناردەنەکردنی نەوت لەلایەن ئێرانەوە دروستدەبێت، چونکە دوو ملیۆن و سێ ملیۆن بەرمیل نەوت زۆرە. وتیشی «شەپۆلی بەرزبونەوەی نرخی نەوت زیاتر پەیوەستە بەسیاسەتی نێودەوڵەتی و قەبارەی خستنەڕووی نەوت لەجیهانداو سەقامگیریی سیاسی لەوڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت». ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان هەناردەی نەوتی بەرزبووەتەوە، کە بەهۆی شەڕی داعش و لەدەستدانی نەوتی کەرکوکەوە ڕووی لە دابەزین کردبوو. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هەرێمی کوردستان لەئێستادا ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هەناردە دەکات و لەهەوڵیشدایە توانای هەناردەکردنی بۆری نەوتەکەی بەرزبکاتەوە بۆ نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لەداهاتوودا. بەوتەی بێوار خنسی، هەرکاتێک ئاسایش و سەقامگیری لەهەرێمی کوردستان زیاتر بێت و مەترسی داعش نەمێنێت، بەتایبەت کە ئێستا باس لەجموجۆڵی چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە دەکرێت لەشنگالەوە تا خانەقین، ئەگەر ئەمە نەهێڵرێت و هاریکارییەکی باش لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا هەبێت لەسەر دۆسیەی نەوت و پەرلەمان و حکومەت هەوڵبدەن یاسای نەوت و گاز دەربکەن، ئەوا کۆمپانیای زیاتر ڕوودەکاتە هەرێم و دۆخەکە بەرەو باشتر دەچێت. وتیشی «داهاتی هەناردەکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەنرخی ٦٠ دۆلار بێت دەکاتە ٧٢٠ ملیۆن دۆلار، کە هەندێکی بۆ موچە و شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان دەڕوات، ئەگەر ڕەوشەکە بەم شێوەیە بڕوات و پەیوەندییەکی باش لەگەڵ بەغدا دروستبێت، داهات زیاتر دەبێت و کەرتی ئابوری و وەبەرھێنان گەشەدەکات». جگە لە هەناردەی نەوت، هەرێمی کوردستان ماوەی ١٠ ساڵە سەرقاڵی گەشەپێدانی بەرهەمهێنانی گازی سروشتییە پلانی داناوە کە لەساڵی ٢٠١٩ هەناردەی بکات بۆ بازاڕەکانی جیهان. کۆمپانیای داناغاز کاری بەرهەمهێنانی گازی سروشتی دەکات لەهەرێمی کوردستان و سەرەتا بە بەرهەمهێنانی (٨٠) ملیۆن (پێ سێجا) دەستیپێکرد، دواتر گەیاندییە (٣٠٠) و لەم هەفتانەی دواییشـدا گەیشـتووەتـە (٤٠٠) ملیۆن (پێ سێجا)، پلانیشی هەیە لـەمـاوەی چەند ساڵی داهاتووشدا، بۆ زیاتر لە دوو ئەوەندە بەرهەمهێنان زیادبکات. بێوار خنسی جەختدەکاتەوە، پڕۆژەی هەناردەکردنی گازی سروشتی پەیوەستە بە هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا و رەوشی ئەمنییەوە. ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لەجیاتی هەناردەکردنی نەوت و گاز، ئەو وزەیە لەڕێگەی پیشەسازی پترۆکیمیاییەوە بەکاربهێنرێت قازانجی زۆر زیاترە دەبێت حکومەتی هەرێم کاربکات بۆ دروستکردنی پیشەسازی نەوت و گاز، «چونکە ئێستا ئەگەر ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بفرۆشین و ئەگەر بکرێتە پیشەسازی، داهاتەکەی دەبێتە دوو بۆ سێ هێندە و وەک ئەوە وایە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار بەرمیل بفرۆشیت». وتیشی «حکومەتی هەرێم پلانێکی هەبوو کە سێ پاڵاوگەی گەورە بهێنێتە هەرێمی کوردستان و لەگەرمیان و هەولێرو دهۆک دابنرێن، کەئەگەر ئەوە بکرێت دەتوانرێت بۆ نمونە وابکرێت کە بۆ دابینکردنی بەنزین پشت بەناوخۆ ببەسترێت».
ئارا ئیبراهیم له‌ساڵى 2006ه‌وه، ژووره بازرگانیه‌کانى هه‌رێم سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى کارگێڕى ژووره‌کانیان هه‌ڵنه‌بژاردووه، ئەمە لەکاتێکدایە کەدەبێت چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن ئەنجامبدەن. ژووره بازرگانه‌کانى هه‌رێم هاوڵاتیسلێمانى، هه‌ولێر، دهۆک) له‌سه‌رۆک و جێگر‌و ئه‌ندامانى پێکهاتوون و هه‌ر ژوورێکیش 16 ئه‌ندامى هه‌یه. هه‌موو ئه‌ندامێکى ژووره بازرگانیه‌کان مانگانه بڕى یه‌ک ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن و هه‌موو ئه‌و گه‌شتانه‌ى ده‌کرێت له‌ڕێگه‌ى ژوره‌کانه‌وه خه‌رجییه‌کانیان له‌ئه‌ستۆى ژووره بازرگانیه‌کاندایه. هه‌روه‌ها به پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتی له‌ناو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ژووره بازرگانیه‌کاندا، ئه‌ندام هه‌یه زیاتر له 15 ساڵه له‌ژووره بازرگانیه‌کاندا ماوه‌ته‌وه‌و چه‌ند ئه‌ندامێکى که‌م نه‌بێت. هه‌ر که‌سێک ده‌بێته ئه‌ندام له‌ژوره بازرگانیه‌کان ساڵانه باجى لێوه‌رده‌گیرێت که بۆ پله یه‌ک 150 هه‌زارو پله دوو 120 هه‌زارو پله سێ 80 هه‌زار دیناره‌و بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ى پێناسى ئه‌ندامبوونیش پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێت و ده‌بنه داهات بۆ ژووره بازرگانیه‌کان. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتی ، ژوره بازرگانیه‌کانى هه‌رێم زیاتر له 20 هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه‌و ساڵانه داهاتێکى زۆر کۆده‌بێته‌وه. هاوکات، هه‌موو ئه‌و پێشانگا بازرگانیانه‌ى ساڵانه ده‌کرێته‌وه به‌سه‌دان هه‌زار دۆلاریان ده‌ستده‌که‌وێت. وته‌بێژى یه‌کێتى ژوره بازرگانیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که به‌ستنى کۆنگره له‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆک و جێگر‌و ئهندامهکانیدایهو ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن بڕیارى له‌سه‌ربده‌ن. کاروان سورچى، وته‌بێژى یه‌کێتى ژوره بازرگانیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به وت «ئێمه سه‌ر به یه‌کێتى ژوره بازرگانه‌کانى عێراقین، ئه‌وان کۆنگره نه‌که‌ن ئێمه‌ش کۆنگره ئه‌نجامناده‌ین، له‌به‌غدا چه‌ند که‌سێک بهپشتگیرى دانراون و ئێمه نامانه‌وێت شتى وابکه‌ین، ئه‌گه‌ر کۆنگره به‌م ستافه‌ى ئێستا دابنرێته‌وه بهکۆنگرهى نازانین». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که راسته دۆخى هه‌رێمى کوردستان له‌باره بۆ به‌ستنى کۆنگره و دواکه‌وتووه، به‌ڵام «ته‌نها سه‌رۆک و جێگر‌و ئه‌ندامانى ژوره بازرگانیه‌کانى هه‌رێم ده‌توانن له‌کۆبونه‌وه‌یه‌ک بڕیاربده‌ن ئایا ده‌توانن کۆنگره بکه‌ین یان نا، چونکه ژوره بازرگانیه‌کانى عێراق پارێزگاکانى هه‌رێمیان سه‌رپشک کردووه که‌ده‌تانه‌وێت کۆنگره بکه‌ن یان نا ئه‌وه خۆتان بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن». وته‌بێژه‌که‌ى ژوره بازرگانیه‌کانى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ژووره‌کان داهاتى خۆیان هه‌یه‌و سه‌ربه‌خۆن له رووى داراییه‌وه‌و پاره له‌حکومه‌ت وه‌رناگرن، وتیشى «چه‌ند که‌سانێکى بازرگان هه‌ن قسه له‌سه‌ر ئه‌ندامانى ژوره بازرگانیه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌ندامانى ژوره بازرگانیه‌کان مانگانه یه‌ک ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن، هه‌موویان بازرگانى گه‌وره‌ن و پێویستیان به‌و بڕه پاره‌یه نییه‌و وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن و پرۆژه‌یان هه‌یه«. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت بهگهشتهکانى ئه‌ندامان و سه‌رۆکى ژوره بازرگانیه‌کان، سورچى ده‌ڵێت بێجگه له‌ئه‌ندامانى ژوره بازرگانیه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوبازاڕیشدا خه‌ڵکى زۆر هه‌بووه گه‌شتى کردووه‌و به‌شدارى پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم کردووه. په‌یوه‌ست به‌دواکه‌وتنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ژووره بازرگانیه‌کانى هه‌رێم، رۆژنامه‌ى په‌یوه‌ندى کرد به‌سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى و شه‌ش ئه‌ندام و وته‌بێژه‌که‌یانه‌وه ئاماده‌نه‌بوون لێدوانى له‌سه‌ربده‌ن. سه‌رۆکى ڕێکخراوێکى ئابووری ده‌ڵێت، هه‌ڵبژاردنه‌کانى ژووره بازرگانیه‌کان و شاره‌وانییه‌کان و ئه‌نجومه‌نه‌کان و په‌رله‌مان، کهدوادهکهوێت، جیاوازه لهباشوورو خوارووى عێراق، به‌جۆرێک له‌هه‌رێمى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام نادرێن. حسام حه‌کیم به‌رزنجی سه‌رۆکى ڕێکخراوى بوژانه‌وه‌ى ئابوورى کوردستان به وت «حزب و سیاسه‌ت ده‌ستى خستۆته ناو ژووره بازرگانیه‌کانه‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کانى ژووره بازرگانیه‌کان و شاره‌وانییه‌کان و ئه‌نجومه‌نه‌کان و په‌رله‌مان کهدوادهکهوێت، جیاوازه لهباشوورو خوارووى عێراق، به‌جۆرێک له‌هه‌رێمى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام نادرێن». ناوبراو پێشیوابوو ئه‌مه په‌یوه‌ندى بهسیاسهتهکانى حکومه‌تى هه‌رێم و حزبه‌کانه‌وه هه‌یه، بۆیه ژووره بازرگانیه‌کانیش هه‌ڵبژاردنى خۆیان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجامناده‌ن»حزب ژووره بازرگانیه‌کان ئاڕاسته ده‌کات، له‌کاتێکدا نابێت ئابوورى و ژووره بازرگانیه‌کان بکه‌وێته ژێر ده‌ستى حزب و سیاسه‌ته‌وه«. به‌پێى یاساى کارپێکراو له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت چوار ساڵ جارێک ژووره بازرگانیه‌کان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ن، به‌پێى یاساى یه‌کێتیى ژووره‌کانى بازرگانى کوردستان، له‌ساڵى 2007 یه‌کێتییه‌کیان دامه‌زراندووه، که سێ ژووره‌و به‌م نزیکانه‌ش ژوورى بازرگانى هه‌ڵه‌بجه دروستده‌بێت. عه‌باس محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئێمه جارێک میواندارى سه‌رۆکى ژورى بازرگانى هه‌ولێرمان کرد‌و پێمانوتن که بۆچى کۆنگره ناکه‌ن، له‌وه‌ڵامدا وتیان له‌ده‌سه‌ڵاتى ژوره بازرگانیه‌کانى عێراقدایه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ناتوانن لێپرسینه‌وه له‌ژوره بازرگانه‌کان بکه‌ن به‌هۆکارى دواکه‌وتنى کۆنگره‌که‌یان. ژوورى بازرگانى هه‌ولێر، تائێستا هه‌شت خولى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامداوه، دوا هه‌ڵبژاردن له 16/4/2006 کراوه‌و له 26/4/2006 سه‌رۆک و دوو جێگرى سه‌رۆک ده‌ستنیشان کراون. هاوکات، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازى سلێمانیش، له‌سه‌ره‌تاوە تاساڵى 2006، هاوڵاتی11) خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامداوه
هاوڵاتی هەردوو کۆمپانیای دانە گاز و نەوتی هیلال ئەمڕۆ چوارشەممە رایانگەیاند، كە ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان بەڕێژەی 30% زیادیكردووە. هەروەها زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلاریان پاشەکەوتکردوە تەنها لە رێگەی وەبەرهێنان لە کەرتی غازدا. هەردوو کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکەن ئاستی وەبەرەهێنان لە پرۆژەی گازی كوردستان تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار. ئاماژە بەوەشدەکەن بەمەش كۆی گشتی بەرهەمهێنانی هاوتای نەوت گەیشتە (250) ملیۆن بەرمیل كە بەمەش توانراوە زیاتر لە (20) ملیار دۆلار پاشەكەوت بكرێت بۆ بودجەی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی كە دەبوو لە كڕینی سووتەمەنی سەرفبكرێت. دانە گاز و کۆمپانیای نەوتی هیلال ئاماژە بەوەش دەکەن، کە وەبەرهێنانی زیاتر بەڕێوەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمی رۆژانە بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا لە سێ ساڵی داهاتوو، هاوشان لەگەڵ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی شل. د. پاتریك ئەڵمان وارد، بەڕێوەبەری جیبەجێكاری كۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند "سەرەڕای بوونی ئاستەنگ و بەربەستی زۆر لە (10) ساڵی رابردوو، مایەی شانازییە بۆ ئێمە كە توانیمان رێژەی بەرهەمهێنان و بەکاربردنمان لە ئاستی خۆیدا بهێڵینەوە و ئێستا دوابەدوای وەرگرتنەوەی گشت شایستە داراییەكانمان لە هاوینی رابردوو، بە پەرۆشین بۆ فراوانكردنی ئاستی بەرهەمهێنان بە رێژەیەكی بەرچاو بۆ دابینكردنی غازی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و عێراق". دەقی راگەیەندراوەکە دانەغاز، كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی غازی سرووشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ هاوبەشەكەی كە كۆمپانیای (نەوتی هیلال)ـە رایانگەیاند، كە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەڕێژەی 30% زیادیكردووە، شایانە باسە ئەم كێڵگەیە لە لایەن هەردوو كۆمپانیای ناوبراوەوە سەرپەرشتی دەكرێت لە بری (پێرڵ پترۆلیۆم). ئەم زیادبوونەش بووە هۆی دابینكردنی سووتەمەنی زیاتر بۆ وێستگەكانی كارەبا لە هەرێم، هەروەها وەرچەرخانێكی سەرەکیان تۆماركرد بەوەی كە هەردوو كۆمپانیاكە لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان یادی (10) ساڵەی بەردەوام بەرهەمهێنانی غازیان لە هەرێمی كوردستان كردەوە. فراوانبوونی وێستگەی چارەسەری غازی كۆرمۆر زنجیرەیەك کاری زیادکردن و گۆڕینی کارگەکەی لەخۆ گرتبوو لە پێناو نەهێشتنی بەربەست لەبەردەم غاز رۆیشتن، و زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی لە 305 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێكدا لەگەڵ بەرهەمهێنانی كۆندێنسەیت كە رۆژانە بڕەكەی لە 15 هەزار بەرمیل تێدەپەڕێت. وێستگەكە كە لە ساڵی 2008 خرایە بەركار بۆ دابینكردنی غازی سرووشتی لە وێستگەی (كۆرمۆر)ـەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر لە ڕێگەی هێڵی بۆریەوە و بەم زووانە غاز بۆ وێستگەی كارەبای (بازیان) یش دابین دەكات. هەروەها وێستگەی كۆرمۆر غازی شل (LPG) و شلەكانی غازی سروشتی (NGL) یش بەرهەم دەهێنێت كە لە بازاڕی ناوخۆ دەفرۆشرێت. بە پێی ڕێككەوتنێك بۆ فرۆشتنی غاز كە لە كانونی دووەمی 2018 لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان واژوو كرا، پێرڵ پترۆلیۆم هەڵدەستێت بە فرۆشتنی غازی زیاتر بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە تێچوویەكی كەم ، کە لە ڕووی ژینگەیشەوە بە باشترین سەرچاوەی سووتەمەنی هەژمار دەكرێت و بەمەش رەوشی كارەبا باشتردەبێت. فراوانكردنی وێستگەكە لە كاتێكدا دێت كە (پێرڵ) یادی (10) ساڵەی بەرهەمهێنانی غاز دەكاتەوە لە هەرێمی كوردستانی عێراق. لە رێوڕەسم و ئێوارەخوانێكدا لە هەولێر و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان و چەندین بەرپرسی باڵای تر و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و بەرپرسانی باڵای هەردوو كۆمپانیاكە یادی شەراكەتی نێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی هەرێمی كوردستانیان کرایەوە كە بووەتە هۆی پێشكەوتن و خزمەتگوزاری زیاتر و باشتر بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی (10) ساڵی رابردوو. ئاستی وەبەرەهێنان لە پرۆژەی غازی كوردستان تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار بەمەش كۆی گشتی بەهەمهێنانی هاوتای نەوت گەیشتە (250) ملیۆن بەرمیل كە بەمەش توانرا زیاتر لە (20) ملیار دۆلار پاشەكەوت بكرێت بۆ بودجەی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی كە دەبوو لە كڕینی سووتەمەنی سەرف بكرێت. هەروەها وەبەرهێنانی زیاتر بەڕێوەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمی رۆژانە بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا لە (3) ساڵی داهاتوو هاوشان لەگەڵ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی شل. بەڕێز مجید جعفر (بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی هیلال و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای دانەغاز) ووتی: ئەم زیادبوونە لە بەرهەم وەرچەرخانێكی گرنگە بە تایبەتیش کە ئێمە یادی (10) ساڵەی بەرهەمهێنانی بەردەوامی غاز دەكەینەوە ، و هەروەها دەستپێکی قۆناغێكی نوێی فراوانكردنی پرۆژەكەیە لە کارکردن و بەرهەمهێنان كە لە چەند ساڵی ئایندەدا پتر لە 600 ملیۆن دۆلاری تری تێدا وەبەردەهێنرێت و دەبێتە زیاتر لە دوو ئەوەندە كردنی ئاستی بەرهەمهێنان. ئەو غازەی ئێمە بەرهەممان هێناوە ، بووە هۆی پاشەكەوت كردنێكی زۆری بودجەی تەرخانکراو بۆ سووتەمەنی و بەرزكردنەوەی بەهای ئابوری و كۆمەڵایەتی ، وە هیوادارین كە بتوانین بەردەوام بین لەو بەرەو پێشەوە چوونە لە چەند ساڵی ئایندە لەو كێڵگانە كە لە ئاستی جیهاندا كەم وێنەن لە پێناو بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق. د. پاتریك ئەڵمان وارد (بەڕێوەبەری جیبەجێكاری كۆمپانیای دانەغاز) ڕایگەیاند: سەرەڕای بوونی ئاستەنگ و بەربەستی زۆر لە (10) ساڵی ڕابردوو، مایەی شانازیە بۆ ئێمە كە توانیمان ڕێژەی بەرهەمهێنان و بەکاربردنمان لە ئاستی خۆیدا بهێڵینەوە و لە ئێستادا دوابەدوای وەرگرتنەوەی گشت شایستە داراییەكانمان لە هاوینی ڕابردوو بە پەرۆشین بۆ فراوانكردنی ئاستی بەرهەمهێنان بە ڕێژەیەكی بەرچاو بۆ دابینكردنی غازی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و عێراق. لە ئابی ساڵی 2017، پێرڵ پترۆلیۆم گشت كێشەكانی پەیوەست بە كەیسی ناوبژیوانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكلاكردەوە لە نێوانیاندا وەرگرتنی (1$ ملیار ) یەك ملیار دۆلار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كاش لەبری شایستە داراییە كەڵەكە بووەكانی كۆمپانیاكە و دواتر پابەندبوونی كۆمپانیاكە بە فراوانكردنی پرۆژەكانیان و زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێم. ئەم پلانی فراوانكردنەش لێدانی چەند بیرێك لەخۆ دەگرێت كە لە ئێستادا كۆمپانیاكە سەرقاڵی ئەنجامدانێتی لە هەردوو كێڵگەی كۆرمۆر و چەمچەماڵ ، هەروەها هەڵبەستنی ژمارەیەك دەزگاگەلی شیكردنەوە و دەرهێنانی شلەی غاز. ستافی هەمیشەیی كاركردنی كۆمپانیاكە كە زیاتر لە 600 كارمەند لەخۆ دەگرێت و پتر لە 80% یان كارمەندی خۆماڵین و پرۆگرامی ڕاهێنان لە ئارادایە بۆ زیادكردنی ئەو ڕێژەیە. جگە لەوەش، هەردوو كۆمپانیاكە بەشدار بوون لە سوودگەیاندن بە كۆمەڵگا لە ڕێگەی پشتگیری کردنی کەرتەکانی كارەبا و خوێندن و تەندروستی ، هەروەها بەرنامەی پشتگیری بۆ دەربەدەرەكانی ناوخۆی عێراق. پرۆژەی غازی كوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا كاتێك كۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال گرێبەستێكیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆركرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بۆ خەمڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕكردن و فرۆشتنی نەوت و غاز لە كێڵگەکانی (كۆرمۆر) و (چەمچەماڵ) لە هەرێمی كوردستانی عێراق. بەرهەمهێنان لەو وێستگەیە كە تازە دروستكرابوو ، تەنها لە دوای (15) مانگ لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2018 دەستی پێكرد كە ئەمەش لە كەرتی پیشەسازی بە كاتێكی پێوانەیی هەژمار دەكرێت. لە ساڵی 2009 كۆنسۆرتیۆمی (پێرڵ پترۆلیۆم) پێك هێنرا بە هاوبەشی هەردوو كۆمپانیای (دانەغاز ) و (نەوتی هیلال) وەك هاوپشك و دواتریش یەک لە دوای یەک كۆمپانیاكانی OMV و MOL و RWE بە پشكی (10%)بۆ هەریەکەیان
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات به‌ڵێندراوه که پشکى کورد له‌سه‌دا 12.67 زیاد بکرێت به‌شێوه‌یه‌ک که کورد پێى رازى بێت، پێشیوابوو هێشتا نازانن حکومه‌تى هه‌رێم جدیه بۆ گه‌شتن به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا یان وه‌ک ساڵانى رابردوو ده‌بێت. جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتى هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى خسته‌روو ئه‌مڕۆ زیاتر له چل خاڵ گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت له‌نێوان لیژنه هاوبه‌شه‌که‌ى په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى دارایى. هاوڵاتى: پرسى بودجه‌ى عێراق گه‌شتووه به‌چى؟ جه‌مال کۆچه‌ر: ئه‌مڕۆ کاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆ لیژنه‌که‌ى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌که‌ى حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى عێراق کۆبونه‌وه‌یه‌کى زۆر‌و وتووێژى ورد ده‌که‌ین و زیاتر له 42 خاڵ گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت له‌گه‌ڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى بودجه به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ستکارى بکرێت که کورد و سونه به‌تایبه‌ت پێى رازى بن. هاوڵاتى:زیاد کردنى پشکى بودجه‌ى هه‌رێم به‌چى گه‌شتووه، له‌کاتێکدا باس له‌وه ده‌کرێت که عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ڵێنى زیادکردنى داوه؟ جه‌مال کۆچه‌ر:پشکى کورد له له‌سه‌دا 12.67 دیارى کراوه له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌کى زانستى و واقعى نه‌بووه‌و به‌پێى ده‌ستور ده‌بێت له‌سه‌دا 17 بێت پاش سه‌رژمێرى کردن چه‌ند بوو ئه‌وکات پشکه‌که دیارى بکرێت. ئێمه داوامان کردووه پشکى کورد بکرێته‌وه به له‌سه‌دا 17 تا ئه‌و کاته‌ى سه‌رژمێرى ده‌کرێت، به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق بێت کورد له‌سه‌دا 14ى عێراق پێکده‌هێنێت، بۆیه پێمانوایه که پشکى کورد زیاد ده‌کرێت و ده‌شبێت زیادى بکه‌ن، ئێمه‌ش ئاگادارى ئه‌وه‌ین که عادل عهبدولهمهدى باسى زیادکردنى پشکى کوردى کردووه. هاوڵاتى:وه‌ک نوێنه‌رانى کورد ده‌تانه‌وێت چى باس بکه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق؟ جه‌مال کۆچه‌ر:داواکارییه‌کانى کورد دیارن، یه‌کێک له‌وانه گه‌رانه‌وه‌ى پشکى کورده بۆ له‌سه‌دا 17، یان بکرێته له‌سه‌دا 14 بۆ 15 ئه‌وکاته پشکى کورد له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق ده‌گاته 10 ملیار دۆلار و حکومه‌تى هه‌رێم رایانگه‌یاندووه که ئه‌و بره به‌شى پێداویستیه‌کانى هه‌رێم ده‌کات و رازى ده‌بن. خاڵێکى تر پرسى پێشمه‌رگه‌یه، حه‌شدى شه‌عبى که 2014 و 2015 دروست بووه ژماره‌یان جێگیر کردووه به 123 هه‌زار چه‌کدار، ئێستا هه‌وڵ هه‌یه زیاد بکرێت بۆ 135 هه‌زار چه‌کدار، ئێمه به شیعه‌کانیشمان وتوه ناکرێت حه‌شدى شه‌عدى که سێ چوار ساڵه دروست بووه هه‌ر ژماره‌یه‌ک بهێنن یه‌کسه‌ر جێگرى ده‌که‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌رى و قوربانیه‌ى هه‌یه ژماره‌که‌یان به 45 هه‌زار پێشمه‌رگه دیارى کردووه ئه‌مه‌شیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه کردووه بۆ هه‌ر هه‌زار که‌سێک 1 پێشمه‌رگه، بۆدیه داواى ئه‌وه ده‌که‌ین بیکه‌نه 100 هه‌زار پێشمه‌رگه. هاوڵاتى: ئایا حکومه‌تى هه‌رێم جدییه بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدان ئه‌م په‌یامه‌تان پێگه‌شتووه؟ جه‌مال کۆچه‌ر: ئێمه‌ش په‌یامان ناردووه‌و پێشمان وتون پێمان بڵێن جدین بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، یان وه‌ک ساڵانى پێشوو ده‌تانه‌وێت له‌سه‌ر وه‌ره‌قه بمێنێته‌وه‌و جێبه‌جێ نه‌کرێت، به‌راستى تا ئێستا وه‌ڵامان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام پێشبینیه‌کان واى ده‌رده‌خه‌ن که جۆرێک له رێکه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێته کایه‌وه. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم رێکه‌وتن بکات له‌گه‌ڵ به‌غدا ئایا داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان هه‌رێم ئاماده‌یه بیداته‌وه به‌به‌غدا؟ جه‌مال کۆچه‌ر: جارێ نازانین چ بریارێک ده‌درێت، به‌ڵام لێکتێگه‌شتن له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کان له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر رێکه‌وتنى هه‌ردوولایان. هاوڵاتى: یه‌کێکى تر له‌کێشه‌کانى هه‌رێم پرسى ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانه، لهکۆبونهوهتان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه باس ده‌که‌ن؟ جه‌مال کۆچه‌ر: به‌ڵێ باسى ده‌که‌ین، نه‌ک ته‌نها کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان، به‌ڵکو سه‌رجه‌م کاره‌کانى مقاولات له‌هه‌رێمى کوردستاندا باس ده‌که‌ین. کورد چه‌ند پشکى هه‌بێت به‌و رێژه‌یه مافى خۆیه‌تى له بودجه‌ى سیادى پشکى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له‌و خاڵانه که ده‌مانه‌وێت له پرۆژه‌ى بودجه‌دا جێگه‌ى بکرێته‌وه که ئیستحقاقى کورد له بودجه‌ى سیادى بدرێت و ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانیش یه‌کلابکرێته‌وه.
هاوڵاتى هه‌رێمى کوردستان له ڕێگه‌ى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بۆ لابردنى خاڵه سنورییه‌کانى نێوانیان چاوى له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى یه که به‌پێی ئاماره‌کانى یه‌کێتى هاورده و هه‌نارده‌کاران نزیک بووه‌ته‌وه له ئاستى پێش ساڵانى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی. قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ده‌ره‌وه تا ساڵى 2014 و پێش سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی به‌شێوه‌یه‌کى خێرا له‌به‌رزبونه‌وه‌دا بوو، به‌ڵام له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی شه‌ڕى داعش ئاسته‌که به‌ره‌و خواره‌وه داکشا. دواى چوار ساڵ له دابه‌زینى به‌رده‌وام، له‌مساڵدا قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى به‌ره‌و بوژانه‌وه هه‌نگاوى ناوه و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم و یه‌کێتى هاورده و ناردنکاران پێشبنى به‌رزبونه‌وه‌ى زیاترى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ده‌که‌ن. بۆ بوژاندنه‌وه‌ى زیاترى جوڵه‌ى بازرگانى و لابردنى ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى که له‌به‌رده‌م بازرگانان دروستبووه، له‌ئێستاشدا هه‌رێمى کوردستان ڕێککه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆکردووه بۆ یه‌کخستنى پێناسه‌ى گومرگى و لابردنى ئه‌و خاڵه گومرگیانهى نزیکه‌ى دوو مانگه له‌نێوانیاندا دانراون. رێککه‌وتنه که له 17 خاڵ پێکهاتووه هێشتا نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و چاوهڕواندهکرێت جێبه‌جێکردنى کاریگه‌رى له‌سه‌ر جوڵه‌ى بازرگانى دابنێت. له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا حکومه‌تى عێراق حه‌وت لیژنه‌ى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد که پێکهاتوون له لیژنه‌کانى ناوخۆ، دارایی، گومرگ، پیشه‌سازى، ته‌ندروستى، ئیداره، کشتوکاڵ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیداره‌کانى هه‌رێم ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر کاروباره‌کانى په‌یوه‌ست به گومرگ و جموجۆڵى بازرگانى. نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێم به هاوڵاتى وت "تا ئێستا ته‌نها لیژنه‌کانى گومرگ له‌سه‌ر خاڵه‌کانیان ڕێککه‌وتوون، هێشتا لیژنه‌کانى تر ماوه ڕێککه‌وتن بکه‌ن، ئێمه وه‌کو لیژنه‌ى بازرگانى له‌سه‌ر هه‌ندێک خاڵ ڕێکه‌وتووین و هه‌ندێ خاڵى دیکه‌ش ماوه". باسی له‌وه‌کرد، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى لابردنى خاڵه گومرگییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا کارێکى باش ده‌بێت بۆ ره‌وشى بازرگانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، چونکه پێناسه‌ى گومرگى و کرێی خزمه‌تگوزاریی یه‌کده‌خرێت و بازرگانان یه‌کجار گومرگ ده‌ده‌ن له‌کاتى هاورده‌کردنى کاڵاکاندا. نزیکه‌ى دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر و پاش ساڵێک له ڕووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌رى 2017 و کۆنترۆڵکردنى که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌کانه‌وه، حکومه‌تى عێراق چه‌ند خاڵێکى گومرگى له‌سه‌ر ڕێگه‌ى هه‌ولێر-سلێمانى، هه‌ولێر-که‌رکوک، موسڵ-دهۆک دانا، بۆ وه‌رگرتنى گومرگ له‌و کاڵایانه‌ى له هه‌رێمى کوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌کرێن. به‌هۆى دانانى ئه‌و خاڵه گومرگیانه‌وه جوڵه‌ى بازرگانى له هه‌رێمى کوردستان زیانى به‌رکه‌وت، دواى ئه‌وه‌ى به‌شێک له بازرگانان ڕێڕه‌وى بازرگانى یان گواسته‌وه بۆ ده‌روازه سنورییه‌کانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى له‌کاتى هاورده‌کردنى که‌لوپه‌لدا خۆیان له پێدانى دوو جار گومرگ ده‌رباز بکه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێم وتى "به‌لابردنى ئه‌و خاڵه گومرگیانه ئه‌و بازرگانانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه خاڵه سنورییه‌کانى هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخى ئه‌منى هه‌رێم به‌راورد به عێراق زۆرێک له بازرگانه‌کان هه‌ر له ڕێگه‌ى ده‌روازه‌کانى هه‌رێمه‌وه کارى بازرگانیان ئه‌نجام ده‌دا". هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین ده‌روازه‌ى سنوری هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له ئێران و تورکیا، که به‌شێکیان نێوده‌وڵه‌تین و به‌شێکى دیکه‌شیان لاوه‌کى و نافه‌رمین و ڕۆژانه جموجۆڵى بازرگانى گه‌وره به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن. به‌شێک له‌و کاڵایانه‌ى له‌و ده‌روازه سنورییانهوه هاورده ده‌کرێن، ده‌برێنه ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق، به‌هۆى دانانى خاڵه گومرگییهکانیشهوه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان ئه‌و بازرگانانه ناچاربوون دوو جار گومرگ بده‌ن. به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ى هه‌رێم و به‌غدا، جگه له لابردنى ئه‌و خاڵه گومرگیانه، باجى سه‌ر کاڵا و که‌لوپه‌له‌کان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی یاساى گومرگى عێراق یه‌کده‌خرێت، که پێشتر هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌رى ناکۆک بوون. حکومه‌تى عێراق له‌ساڵى 2010 یاساى نوێی تایبه‌ت به پێناسه‌ى گومرگى خسته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه به‌مه‌به‌ستى یه‌کخستنى ڕێژه‌ى گومرگ له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌کان، به‌ڵام هه‌رێمى کوردستان جێبه‌جێکردنى یاساکه‌ى ڕه‌تکرده‌وه، به پاساوى ئه‌وه‌ى جیاوازه له‌گه‌ڵ رێنمایی و ڕێوشوێنه‌کانى هه‌رێم له ده‌روازه سنورییه‌کان. به‌پێی یاساى گومرگى عێراق، ڕێژه‌ى وه‌رگرتنى گومرگ له‌سه‌ر کاڵا و که‌لوپه‌لى هاورده‌کراو له‌نێوان %0.5 بۆ %20ى به‌هاى کاڵاکه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌پێی جۆرى کاڵاکان ده‌گۆڕێت. نه‌وزاد ئه‌دهه‌م باسى له‌وه‌کرد، به‌پێی یاساکه وه‌رگرتنى گومرگ له هاورده‌کردنى هه‌ندێ که‌لوپه‌ل له ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێم زیاد ده‌کات، ئه‌وه‌ش واده‌کات که ئیتر که‌س گێچه‌ڵ به‌و ئۆتۆمبیلانه نه‌کات که له هه‌رێمه‌وه کاڵا بۆ ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌به‌ن، به‌وه‌ش قه‌باره‌ى بازرگانى هه‌رێم به‌رزده‌بێته‌وه. به‌پێی ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم 75%ى جوڵه‌ى بازرگانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقدایه، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى موسڵ و دیاله و که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین. مسته‌فا عه‌بدوره‌حمان سه‌رۆکى یه‌کێتى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێم به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند، جوڵه‌ى بازرگانى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه ڕووى له‌به‌رزبوونه‌وه کردووه‌و پێشبینى ده‌که‌ن زیاتر به‌رزبێته‌وه. به‌پێی ئاماره‌کانى یه‌کێتى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێم، به‌گشتى له‌ساڵانى 2012 و 2013 قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هه‌رێم له گه‌ڵ تورکیا و ئێران و وڵاتانى دیکه 22 ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام له‌ساڵى 2014 به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و شه‌ڕى داعشه‌وه دابه‌زی بۆ 15 ملیار دۆلار. مسته‌فا عه‌بدوره‌حمان وتى "پێشبینى ده‌که‌ین تا کۆتایی ئه‌مساڵ قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بگه‌ڕێته‌وه ئاستى خۆى که 22 ملیار دۆلاره، به‌ڵام هێشتا جوڵه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران ماویه‌تى بگاته‌وه ئاستى خۆى، له‌کاتێکدا له‌گه‌ڵ تورکیا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و تا کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گاته‌وه به ئاستى خۆى". به‌پێی ئاماره‌کان، قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ساڵى 2012 و 2013دا له سنورى 12 ملیار دۆلاردا بووه‌و له‌گه‌ڵ ئێرانیش شه‌ش ملیار دۆلار بووه. مسته‌فا عه‌بدوره‌حمان هۆکاره‌کانى به‌رزبونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌مانى شه‌ڕى داعش به‌گشتى له عێراق و هه‌رێم، نه‌مانى ترسی بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه که پێشتر به‌هۆى شه‌ڕه‌وه له‌ئارادابوو، دروستبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌نێوان بازرگانانى پارێزگاکان، دڵنیایی بازرگانان له‌کاره‌کانیان و نه‌مانى ترسه‌کانیان له‌و باره‌یه‌وه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى گه‌مارۆکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران پاشه‌کشه ناکات به بوژانه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هه‌رێم، مسته‌فا عه‌بدوره‌حمان باسى له‌وه‌کرد، تا ئێستا ئه‌و گه‌مارۆیانه هیچ کاریگه‌رى نه‌بووه و تا مانگێکى تر کاریگه‌رى نابێت، چونکه ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌کان هیچ ئاسته‌نگێکى بۆ دروستنهبووهو سزاکان زیاتى له بوارى بانک و نه‌وتدایه.
نوسینی: مایکڵ ڕوبین – واشنتۆن ئێگزامینەر وەرگێڕانی: یاد قوربانی شەشی ئەم مانگە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە لە ئاگاداریەکدا ڕایگەیاند: "وەزارەتی دەرەوە خەڵاتی دەستنیشانکردووە لە بەرانبەر ناردنی زانیاری کە ببێتە هۆی دەستنیشانکردنی شوێنی بەرپرسانی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان: مورات قەرەیلان (تا پێنج ملیۆن دۆلار)، جەمیل بایک (تا چوار ملیۆن دۆلار)، دوران کاڵکان (تا سێ ملیۆن دۆلار)." دانانی ئەم جۆرە خەڵاتانە شتێکی نامۆ نیە کە دێتە سەر گەورە تیرۆرستەکان. بۆ نموونە لە ساڵانی ڕابردوودا حکومەتی ئەمریکا خەڵاتی دیاریکرد بۆ دەستگیرکردنی هەر یەکێک لە ئوسامە بینلادنی ئەمیری قاعیدە و ئەبوبەکر بەغدادیی ئەمیری داعش و ئەبووبەکر شیکاوی ئەمیری بۆکۆ حەرام. بەڵام ئەو سێ ناوە (سەرکردەکانی پەکەکە) لەگەڵ سێ ناوەکەی دواتردا لە یەک ڕیزدانین. نەوەک هەر سەرانی پەکەکە هەرگیز ئەمریکیەکان نەکردوەتە ئامانج، بەڵکوو ناشتوانین بە ڕوونی بڵێین کە ئەوان تیرۆرستن. قەرەیلان یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و لە ئێستادا ڕابەری باڵی سیاسی ئەو پارتەیە (کەجەکە). جەمیل بایک بە هەمان شێوە یەکێک لە دامەزرێنەرانە و جێگری قەرەیلانە. لە بارەی کالکانیش، ئەو بەرپرسی ئەرشیفی پارتەکە و هاوکات بەرپرسێکی باڵای کەجەکەیە. ئەم بڕیارەی ئەمریکا لە هەوڵێکی کاڵ و کرچی بیرلێنەکراوە دەچێت بۆ ڕازیکردنی تورکیا. لە ژێر دەوڵەتمەداریی ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا سیاسەتکردنی نێودەوڵەتی تورکیا زیاتر ڕێکەوتنی دوو لایەنەی تێدا دەبینردێت. ئەوان بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و ئەمریکیەکانیش لای خۆیان بە بارمتەدەگرن. تورکیا هاوڵاتیانی ئەمریکی زیندانی دەکات، هەرچەندە قەشە ئاندرو برونسن لە ژێر فشاردا ئازادکرا، بەڵام زانای بواری گەردونناسیی ئەمریکی، سەرکان گۆلگێ، کە زانای ڕێخراوی ناسایە، هێشتا لە تورکیا دەستبەسەرە. جگە لە هاوڵاتیانی ئەمریکی، تورکیا بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاشی بە بارمتە گرتووە وەک سنوردارکردنی کارایی ناتۆ، ڕوخسەتدان بە ئەمریکا بە بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیک، و هەروەها هاوکارینەکردنیان لە شەڕی داعشدا. ئەردۆغان ئەم ماوەیە زیاتر خووی داوەتە کوردەکان. ئەمە بە هۆی بەهێزبوونی شۆڕشی کوردەکانەوە نیە بەڵکوو بە هۆی ئەوەوەیە کە کوردەکان لە تورکیا و سوریا بە شێوەیەکی بەردەوام شووناسی نەتەوەیی و کلتوری خۆیان لەسەروو ئاینەوە دادەنێن. چۆن زۆرێک لە دیپلۆماتکارە ئەمریکی و ئەوروپیەکان لە ڕابردوودا باوەڕیان بەوە هەبوو کە بەڵێنەکانی ئەردۆغان بۆ پابەندبوونی بە بەهاکانی دیموکراسیەوە دێنە دی، سەرەڕای هەموو بەڵگەیەک لە دژی، لە ئێستاشدا دەیانەوێت باوەڕ بە خۆیان بهێنن کە ئەردۆغان زیاتر باوەڕی بە نیشتمان پەروەری هەیە وەک لە ئیسلامی سیاسی. بەڵام تورکەکان دەتوانن لەگەڵ کوردەکان بژین، ئەوە ئیسلامیەکانن کە ناتوانن. بێ متمانەیی ئەردۆغان بە بیر و باوەڕە لیبراڵی و ئازادیخوازەکانی لایەنە کوردەکان وایکردوە کە ڕق ئەستووربێت بەرانبەر بە کوردەکان. هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە سەرکردە کوردەکانی وەک سەڵاحەدین دەمیرتاش و فەگین یوکشەکداغی لەسەر تۆمەتی بێ بنەما دەستگیرکردووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە سوپای تورکیای جوڵە پێ‌کرد بۆ عەفرین و دوای پاکتاو کردنی نەتەوەیی کوردەکان لە جێی ئەوان دانیشتوانێکی ئیسلامیی هێنایە شارەکە و حوکمی شەریعەی سەپاند لە شارەکەدا، هەرچەندە بۆ هەموو ئەم ڕەفتارانەی شەڕی تیرۆر وەک پاساو دێنێتەوە. ئەوەی ئەم بڕیارە نوێیەی وەزارەتی دەرەوە زیاتر دەکاتە بڕیارێکی بەرژەوەندی خواز لە لایەن ئەمریکاوە ئەوەیە کە ئەمریکا بە ڕاستەوخۆ پاڵپشتی لە پەکەکە دەکرد لە شەڕی داعشدا، کاتێک تورکیا نەک تەنها ڕێگربوو لە شەڕی ئەو ڕێکخراوەدا، بەڵکو کارایانە پاڵپشتیشی دەکردن. بەرپرسە تورکەکان گلەیی لە ئەمریکا دەکەن لەسەر هەماهەنگیان لەگەڵ پەکەکە، بەڵام ئەوەی پشتگوێی دەخەن ئەوەیە کە ئەمریکا سەرەتا ڕووی کردە ئەوان تا یارمەتیدەریانبن لە شەڕی داعشدا و تەنها کاتێک ئەوان ڕەتیانکردەوە هاوکاریان برد ڕوویان کردە پەکەکە. دیپلۆماتکارە ئەمریکیەکان ڕەنگە بڵێن پەیوەندی نیە لە نێوان پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سوریای دیموکرات‌دا، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستیەوە. لە ئێستادا کە داعش چیدی کۆنترۆڵی شار و شارۆچکەی گەورە ناکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەرمیکا پشت دەکاتە دۆستەکانی لە شەڕی داعشدا بۆ ڕازیکردنی حکومەتێک کە نەک تەنها یارمەتیدەربوو بۆ هاتنە ناوەوەی ئەندامە نێودەوڵەتیەکانی داعش و بەهێزبونیان بەڵکوو هەوڵیشی دەدا سوودیان لێ ببینێت. بە پێی یاساشبێت، جێی پرسیارە کە ئایە پەکەکە لە لیستی تیرۆردایە یاخود نا. پەکەکە کاتێک خرایە لیستی تیۆرەوە کە جەنگی سارد بەرپاببوو و ئەوان باوەشیان بۆ بیر و باوەڕی مارکسی کردەوە و جگە لە سوپای تورکیا ئەندامانی ناتۆشیان کردە ئامانج. بەڵام لە کۆتایی جەنگی ساردا وازیان لە بیر و باوەڕە مارکسیەکانیان هێنا و جیاواز لە چەند گروپێکی تر کە ئێستا ئەمریکا مامەڵەی لەگەڵدا دەکات (وەک ڕێکخراوی تەحریری فەڵەستینی) بۆ چەندین دەیەیە هاوڵاتیانی مەدەنی و ئەمریکیان نەکردۆتە ئامانج (ئەمە ڕاستنیە بۆ ئەو لق و پۆپانەی لە پەکەکە بوونەتەوە، بەڵام ئەوان بەشێکنین لە پەکەکە کە ئێستا لە لیستی تیرۆردایە). لەمە گرنگتر، لە ساڵی ٢٠١٢ دا ئەردۆغان خۆی پەکەکەی وەک لایەنێکی سیاسیی فەرمی ناوبرد کە نوێنەرایەتی کوردەکان دەکات کاتێک دەستی بە دانوستانی نهێنی کرد لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرکردەی بەندکراوی ئەو حیزبە. بە کورتی: هەرچەندە پەکەکە هێندەی وتەی لایەنگرانی پاک و بێ‌تاوان نیە، بەڵام زۆرێک لە تۆمەتەکانی خراونەتە پاڵی هیچ ڕاستیەکان نیە و تەنها تۆمەتی دەوڵەتی تورکیایە کە خاوەنی دادگا و دەزگای هەواڵگریەکە کە وەک لە کەیسەکەی قەشە ئەمریکیەکەدا دیمان، میزداقیەتێکی ئەوتۆ یاخود هیچ مزیداقیەتیان نیە. تۆمەتی قاچاغی مادەی هۆشبەر و تیرۆر-کە دەدرێنە پاڵ پەکەکە- لە ئێستادا زیاتر هەڵبەستراون وەک لە ڕاستی، لە ڕاپۆرتەکاندا کە دەستاودەست ماونەتەوە ئەم تۆمەتانە وەک ڕاستی لەقەڵەمدراون بەڵام هیچ بەڵگەیەک بەردەست نیە ئەم تۆمەتانە پشتڕاست بکاتەوە. لە کاتێکدا، چیرۆکی تاوان و خراپیەکانی پەکەکە بێ ڕەخنەگرتن و لێ وردبوونەوە لە لایەن نەوەیەک لە دیپلۆماتکاری ئەریکیەوە قبوڵکراوە کە ئامانجیان ڕازیکردنی تورکەکانبوە. بە داخەوە، چۆن هەندێک دیپلۆماتکاری ئەمریکی لە عەرەبەکان عەرەبترن لە ڕقیاندا بەرانبەر ئیسرائیل و لە ئامادەییاندا بۆ باوەڕهێنان بە پلانە ژێربەژێرەکان تا دوای خانەنشینبوونیان ئۆفەری کاریان لە سعودیە پێشکەشبکرێت، بە هەمان شێوە زۆر دیپلۆماتکاری پێشوو لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا لە تورکەکان تورکترن لە دژایەتیکردنی ڕێکخراوە کوردیە سیاسیەکاندا. سێ خراپترین بەشی ئەم بڕیارە نوێیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمانەن: یەکەم: بەرژەوەندی خوازیی ئەمریکا لەم بڕیارەیدا وا دەکات کوردەکان دوودڵبن لە هاوپەیمانی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکا، لە کاتێکدا کە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە مەترسیدابێت. ئەم دوودڵیەش بەرانبەر ئەمریکا تەنها لە لایەن کوردەکانەوە نابێت. لە کاتێکدا کە تیرۆریزمی ئیسلامی هێشتا لە سەرانسەری جیهاندا کێشەیە، هەموو گرووپێکی نەتەوەیی بیر لە وەفاداریی داهاتووی ئەمریکا دەکاتەوە بۆیان. بۆ نمونە، ئەفغانیەکان بۆچی خۆیان بخەنە مەترسیی شەڕکردنەوە دژ بە تاڵیبان کاتێک بزانن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێک لە کاتەکاندا پشتیان تێ دەکات بۆ ڕازیکردنی پاکستان؟ دووەم: کەمکردنەوەی میزداقیەتی لیستی تیرۆر. هاوتاکردنی قەرەیلان و بایک و کالکان بە بین لادن و ئەیمەن زەواهیری جێگرەوەی یاخود سەدام حسێن هیچ مانایەکی نییە. ڕەنگە (مایک پۆمپیۆ)ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یاخود (جیم جێفریی)ی نێردەی تایبەت و باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا پێیان وابێت ئەم بڕیارە ئەردۆغان ڕازیبکات بەڵام لە ڕاستیدا پرسیار دروستدەکات لەسەر میزداقیەتی لیستەکەیان و هەڵبژاردەکانیان بۆ ئەو لیستە. گەر بێ لایەنانە هەڵسەنگاندن بکەین، کەسانی وەک ئەردۆغان و بەرات ئەلبایرەکی زاوای زۆر زیاتر شیاوی دەسنیشانکردنن وەک تیرۆرست بە هۆی پەیوەندیەکانیان بە ڕێکخراوی حەماس و قاعیدە و داعشەوە وەک لە چالاکەوانە کوردەکان. سێیەم: ئەم بڕیارەی وەزارەتی دەرەوە گریمانەی ئەوە دەکات کە ئەردۆغان دەکرێت ڕازی بکرێت. بەڵام ڕازیکردنی دیکتاتۆرەکان بە دەگمەن سەرکەوتوو دەبێت، لەگەڵ ئەردۆغانیشدا هەرگیز سەرکەوتوو نابێت. تا ئێستا هەرچی لە لایەن دیپلۆماتکارە ڕۆژئاواییەکانەوە بۆ ئەردۆغان کرابێت و پێی بەخشرابێت تەنها توڕەیی زیاتری ئەو و داواکاری زیاتر و توندتری ئەوی لێکەوتۆتەوە. ئەمریکا ناتوانێ تورکیا ڕازیبکات و پێگەی خۆی بەرەوپێش بەرێت بە خاوەنداریکردنی ڕق و کینەکانی ئەردۆغان. کاتی ئەوە هاتووە کە ئاسەوارەکانی جەنگی سارد بە یەکجارەکی فڕێ بدرێت، ئەو بیر و باوەڕە وەلا بنرێت کە تورکیای پێش ئەردۆغان و دوای ئەردۆغان زیاتر هاوشێوەن وەک جیاواز، تاوانکار و قوربانیەکان تێکەڵنەکرێن، و پلان و سیاساتی شەڕ دژ بە تیرۆر لەسەر ڕاستی ڕووداوەکان بنیاتبنرێت نەک موجامەلەی دیپلۆماسی.
هاوڵاتى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان گۆڕانکارى له چه‌ند پۆستێکى باڵادا کرد، له چوارچێوه‌ى گۆڕانکارییه ناوخۆییه‌کانى ئه‌و حزبه که له‌دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستیپێکردووه. گۆڕانکارییه‌کان له کۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى دوشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوودا بڕیارى لێدرا، له‌سه‌ر بنه‌ماى راسپارده‌کانى ئه‌و کۆنفرانسه‌ى به‌م دواییانه ئه‌نجامیدا به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى گۆڕانکاری ناوخۆیی. خه‌لیل ئیبراهیم که له‌چوارچێوه‌ى گۆڕانکارییه‌کاندا به‌سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سیاسی دیاریکراوه به هاوڵاتى وت "گۆڕانکارییه‌کان له ئێستادا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سیاسی و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى بانگه‌واز و کارگێڕه‌کانى گرتووه‌ته‌وه و گۆڕانکارییه‌کانیش به‌رده‌وام ده‌بێت". له چوارچێوه‌ى گۆڕانکارییه‌کاندا، هادى عه‌لى کراوه به سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى له شوێنى سه‌عید عه‌لى عه‌بۆ، هه‌روه‌ها خه‌لیل ئیبراهیم له شوێنى محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د بووه‌ته سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د بووه‌ته سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى بانگه‌واز، غازى سه‌عید بووه‌ته سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن له دهۆک. ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى یه‌کگرتوو دواى دابه‌زینى ڕێژه‌ى ده‌نگه‌کانیان دێت له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلولى په‌رله‌مانى کوردستان و که‌مبونه‌وه‌ى کورسییه‌کانیان له 10 کورسییه‌وه بۆ پێنج کورسی. خه‌لیل ئیبراهیم وتى "هێشتا مه‌ڵبه‌نده‌کانیش ماون که گۆڕانکارییه‌کان ده‌یانگرێته‌وه و هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رپرسه‌کانیان ده‌کرێت، به‌ڵام به‌گشتى گۆڕانکارییه‌کان سزادان نییه و پێداچونه‌وه‌ى ناوخۆیی حزب و ئاڵوگۆڕى پۆسته‌کانه". باسى له‌وه‌شکرد، پڕۆسه‌ى گۆڕانکارییه‌کان زۆر ناخایه‌نێت و له‌ماوه‌ى دوو بۆ سێ هه‌فته‌دا ته‌واو ده‌بێت. جگه له‌و گۆڕانکارییانه، یه‌کگرتووى ئیسلامى بڕیاریداوه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ کۆبوونه‌وه‌ى گشتى حزبه‌که پێشبخات که هه‌ر چوار ساڵ جارێک ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاربوو له مانگى پێنجى 2020 ببه‌ستێرێت، به‌ڵام پێشخراوه بۆ مانگى 11ى 2019. خه‌لیل ئیبراهیم بڕیارى پێشخستنى کۆنگره‌ى حزبه‌که‌یان به "گرنگ" ناوده‌بات و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که ئه‌وان تێبینیان له‌سه‌ر هه‌یکه‌لیه‌ت و هه‌ندێ پرسى دیکه هه‌یه که له کۆنگره‌دا یه‌کلایی ده‌کرێنه‌وه. له‌سه‌ر پۆستى ئه‌میندارى یه‌کگرتوو که ئایا له کۆنگره‌دا گۆڕانکارى تێدا ده‌کرێت یان نا، خه‌لیل ئیبراهیم وتى "ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌بڕیارى خۆیه‌وه هه‌یه، به‌پێی په‌یڕه‌وى ناوخۆش ده‌توانێت خۆى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌که کاندیدبکاته‌وه". سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین که له ساڵى 1994 بۆ 2013 ئه‌منیدارى یه‌کگرتوو بوو، له کۆنگره‌ى شه‌شه‌مى ئه‌و حزبه‌دا له ساڵى 2012 خۆى بۆ پۆسته‌که کاندیدنهکردهوه، به‌ڵام له کۆنگره‌ى حه‌وته‌مى ئه‌و حزبه له ساڵى 2016 جارێکى تر خۆى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌که کاندیدکردهوهو به ئه‌میندارى یه‌کگرتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه. سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سیاسی یه‌کگرتوو جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر بڕیارى حزبه‌که‌ى بۆ ئۆپۆزسیۆن بونیان و به‌شدارینه‌کردنیان له کابینه‌ى نوێی حکومه‌تى هه‌رێم.
یاد قوربانی لەگەڵ سەپاندنی دووەم قۆناغی ئابڵۆقە ئابووریەکان بەسەر ئێران‌دا کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک گرنگییان زیاد دەکات. دوای سەپاندنی ئابڵۆقەکان لە لایەن ئەمریکاوە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە، کەمبوونەوەی خستنە بازاڕی نەوت و بەرهەمەکانی لە لایەن ئێرانەوە بۆشاییەکی خستنە بازاڕی نەوتی درووستکردووە کە وڵاتانی تری بەرهەمهێنی نەوت هەلی پڕکردنەوەیان هەیە. لە ئێستاشدا و بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز عێراق لە پلانیدایە بڕی هەناردەی نەوت لە پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە، کە پێدەچێت یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کەرکوکەوە هەناردەبکرێت. کەرکوک بۆ هێندە گرنگە؟ دوو هۆکار: قەبارەی نەوت و قازانجی دارایی. لە ساڵی پارەوە و دوای وەستانی ناردنی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان لە ڕێی تورکیاوە، تا ئێستا عێراق ٨ ملیار دۆلار زیانی دارایی پێ گەیشتووە. هەرچەندە زۆرینەی هەناردەی نەوتی عێراق لە کێڵگەکانی باشورەوەیە، بەڵام کەرکوک یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین کێڵگە نەوتیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بە پێی خەمڵاندنەکان نزیکەی ٩ ملیار بەرمیل نەوت لەخۆدەگرێت. بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەرکوک وەک بژاردەیەک سەیر دەکات بۆ پڕکردنەوەی کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی نەوت لە لایەن ئێرانەوە کە دوابەدوای سەپاندنی دوەم قۆناغی ئابڵۆقە ئابووریەکان، کڕینی نەوت لە ئێران قەدەغەکراوە. لە زاری سەرچاوەیەکی نادیارەوە ئاژانسەکە ئەوە دەخاتە ڕوو کە واشنتۆن فشاری خستوەتە سەر بەغداد کە هەموو هەناردەکانیان بۆ ئێران ڕابگرن و لە بەرانبەردا هەناردەی نەوت لە کەرکوکەوە بەرەو تورکیا بخرێتەوە گەڕ. هەناردەی نەوتی کەرکوک بە هۆی چیەوە وەستا؟ لە دوای ١٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی پار و لەشکرکێشی سوپای عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری کەرکوک لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵی بیرە نەوتەکانی کەرکوکی لە دەستدا کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە و دوای جێهێشتنی سوپای عێراق بە هۆی ڕێکخراوی داعشەوە کۆنترۆڵی دەکردن. دووبارە خستنەوەکاری هەناردەی نەوت لە کەرکوکەوە پەیوەستە بە ڕێکەوتنی حکومەتی عێراق و هەرێـی کوردستان. بە پێی زانیاریەکانی ڕۆیتەرز، ئەو بۆریە نەوتەی کە بەغداد پێشتر بەکاری دەهێنا بۆ هەناردەی نەوت بەرەو تورکیا لە لایەن ڕێکخراوی داعشەوە شکێندراوە و لە کارکەوتوە. تەنها بۆری نەوت کە دەکرێت کاری پێبکرێت بۆریە نەوتە نوێکەیە کە حکومەتی هەرێم دروستی کردوە و کاری پێدەکرد. لە ئێستادا حکومەتی ناوەندی عێراق دوو بژاردەی لەبەردەستدایە: یان دەبێت بۆریەکی نەوتی نوێ دروستبکات یاخود دەبێت بۆریە نەوتە نوێکە کارپێبکات، لە ئێستاشدا هەردوو بژاردە هەڵدەسەنگێنێت. هەناردەی نەوتی کەرکوک کەی دەستپێدەکاتەوە و بڕی هەناردە چەند دەبێت؟ فشاری ئەمریکیەکان بۆ گەیشتنە ڕێکەوتنی بەغداد و کوردستانە. گەر ئەم دوو لایەنە نەگەنە ڕێکەوتن ئەوا حکومەتی عێراق دەبێت سیستەمێکی بۆری نەوتی نوێ بنیات‌بنێت کە ڕەنگە دوو ساڵ بخایەنێت. بە پێی وتەی بەرپرسەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بۆری ڕۆزنەفت قەبارەی ناردنی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا کە ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ناوچەکانی تری کوردستانەوەیە جگە لە کەرکوک و گەر هەناردەی نەوتی کەرکوک دەستپێبکاتەوە دەتوانێت ٣٠٠ هەزار بەرمیلی کەرکوک هەناردە بکات. ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسە عێراقیەکانەوە ئەوە دەخاتە ڕوو کە لە ئێستادا نەوتی کەرکوک بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان دەنێردرێت. لەبەر ئەمە گەر هەناردەی نەوتی کەرکوک بکەوێتەوە گەڕ لە سەرەتاوە تەنها ١٠٠ هەزار بەرمیل دەبێت لە ڕۆژێکدا و بەمەش کۆی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بەڵام ئەم بڕە بە بەراورد بە بڕی هەناردەکراوی نەوتی کوردستانی پێش ڕیفراندۆم کەمترە کە ئەوکات ٧٠٠ هەزار بەرمیلبوو لە ڕۆژێکدا. ئەم بڕە نوێیەی هەناردەی نەوت هێندە نابێت کە ئەو کەلێنە پڕ بکاتەوە کە تورکیا لە کڕینی نەوتدا توشی دەبێت بەهۆی ئابڵۆقەکانی سەر ئێران. ئابڵۆقە ئابوریەکانی سەر ئێران کاریگەری لەسەر کەرتی نەوتی عێراق دەبێت؟ پێش سەپاندنی قۆناغی دوەمی ئابڵۆقەکان بازرگانی نەوت لە نێوان عێراق و ئێران‌دا تەنها بڕێکی کەمبوو کە نزیکەی ٣٠ هەزار بەرمیلبوو لە ڕۆژێکدا لە لایەن هەردوو لاوە کە هەندێکی لە کەرکوکەوە دەنێردرا. بەڵام سەرەڕای کەمی بازرگانی نەوت لە لایەن دوو وڵاتەکەوە، ئابوری عێراق تا ڕادەیەکی زۆر پشتی بە ئێران بەستوە. بۆ نموونە، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق زۆری بە گازی سروشتی کە لە ئێرانەوە دێت کار دەکات. لە ئێستادا واشتنۆن ڕوخسەتی داوە بە عێراق کە هەناردەی گازی ئێران و بەر و بوومی خواردن بکات لەو وڵاتە بەڵام ڕاشیگەیاندوە کە ئەمە تەنها کاتیە و ئەگەری وەستانی هاوردەکردنی ئەم بەرهەمانە بۆ عێراق بوەتە مایەی قەلەقی و ناسەقامگیری ئابوری. گفتوگۆی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەئێستادا گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هەیە بۆ هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکوک له‌ڕێگه‌ى بۆری نه‌وتى، به‌ڵام تائێستا هیچ رێککه‌وتنێک لە نیوانیاندا لەسەر ئەو پرسە واژۆنەکراوە. به‌ڵکو ته‌نیا له چوارچێوه‌ى گفتوگۆدا ماوه‌ته‌وه. له 16ى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى رابردوو، که‌رکوک و به‌شێک له ناوچه دابڕێندراوه‌کان له‌لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شدى شه‌عبى کۆنترۆڵکران، به‌مه‌ش گرفت بۆ هه‌نارده‌کردنى نه‌وت کێڵگه‌کانى باى حه‌سه‌ن و جه‌مبوور و هاڤانه دروستبوو، که پێشتر له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کرا. بێوار خنسی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاساییشی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە دەڵێت حکوومەتی ھەرێم بە مەرج ئامادەیە نەوتی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە لە رێگەی بۆڕیی نەوتی ھەرێمەوە ھەناردەی دەرەوە بکرێت. ئەویش گەڕاندنەوەی ئارامییە بۆ ئەو ناوچانە بۆ پێش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر. ئەمەش لەکاتیکدایە داعش لەوناوچانە سەری ھەڵداوەتەوە و کورد دەیەوێت رۆڵی هەبێت لە ئاسایشی ناوچەی کەرکوک هەروەها مەرجیکی تری کورد ئەوەیە پارێزگاری نوێی کەرکوک دابنیرێت کە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە وەکالەت بەریوەدەبرێت. بێوار خنسی، وتیشی "ئەگەر پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا ئاسایی بێتەوە و دۆخەکە ئارام بێت و رێککەوتنێک بەپێی دەستوور بکرێت و ئارامی بۆ ناوچە کوردستانییەکان بگەڕێندرێتەوە بۆ پێش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، دەتواندرێت ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەو ناوچانەدا بۆ رێژەیەکی زۆر بەرز زیاد بکرێت و نەوتەکەیش لەرێگەی بۆڕیی نەوتی ھەرێمەوە ھەناردە بکەن".
ھاوڵاتی سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە بۆ ئەوەیە پارتەکەی بکاتە دەرەوەی پڕۆسەی پرسی چارەسەرکردنی کیشەی کورد، هەروەها جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ناردنی پەیام لەنیوان هەردولادا هەبووە بەلام پەیوەندی راستەوخۆ لەنیوانیاندا نەبووە. ھەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتێکی ١٢ ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ ھەر کەسێک کە شوێنی سێ سەرکردەی پەکەکە ئاشکرابکات، بەجۆرێک پێنج ملیۆن دۆلار بۆ موراد قەرەیلان و چوار ملیۆن دۆلار بۆ جەمیل بایک و سێ ملیۆن دۆلار بۆ دران کاڵکان دانراوە. ئەو سێ کەسە سێ لە دیارترین سەرکردەی پەکەکەن کە نزیکەی دەیەیە لەشەڕێکی چەکداری سەختدایە لەگەڵ سوپای تورکیا. سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی پەکەک لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ ھاوڵاتی دەڵێت "بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ ئەوەیە پەکەکە بکرێتە دەرەوەی سیاسەتی کورد و ھەرێمایەتی و درێژکراوەی پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکەی ساڵی ١٩٩٩ یە لەدژی سەرۆک ئاپۆ، بۆ ئەوەیە کورد بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربھێنێت". عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزرێنەری پەکەکە لەساڵی ١٩٩٩ ەوە لە زیندانی ئیمراڵیدایە لە تورکیا و پەکەکە بەردەوام ژمارەیەک وڵات لەناویاندا ئەمریکا بەوە تۆمەتباردەکات کە لەپشت دەستگیرکردن و ڕادەستکردنی یەوە بوون بە تورکیا. سەرحەد ڤارتۆ وتی "ھۆکاری بە ئامانج گرتنی پەکەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئەوەیە پەکەکە داینەمۆی بزوتنەوەی کوردییە و مافەکانی دەپارێزێت، ئەوەش لەبەرژەوەندی ئەمریکا و وڵاتی دیکە نییە". بڕیارەکەی ئەمریکا ھاوکات بوو لەگەڵ سەرھەڵدانی گرژییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تۆپبارانکردنی سنوری کۆبانێ کە ھاوسنورە لەگەڵ تورکیا و لەژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدایە کە لەلایەن ئەمریکاوە پڕچەک کراون. تورکیا بەردەوام یەپەگە بە درێژکراوەی پەکەکە دادەنێت، بەڵام ئەمریکا وەکو ھاوپەیمانێک لەشەڕی دژی داعشدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و ھاوکارییان دەکات، ئەوەش بەردەوام نیگەرانی توندی تورکیای لێکەوتووەتەوە. وتەبێژی پەکەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەوان پێیانوانیە ئەو بڕیارە بۆ ھێورکردنەوەی توڕەیی تورکیا بێت لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان و بڕیارێک نەبێت لەدژی پەکەکە "چونکە ئەم بڕیارە ھەر تەنھا ھی ئەمڕۆ نییە، بەلکَو پێشتر ئەمریکا چەندین بڕیاری لەدژی پەکەکە و سەرۆکی ئێمە داوە". وتیشی "ئەو بڕیارەی ئەمریکا بڕیارێکی کاتی نییە و تەنھا بۆ ڕازیکردنی تورکیا نییە، پێویستە ئەوە بەباشی ببینین کە ئەمریکا بەرنامەیەکی ھەیە و دەیەوێت بەو بڕیارە دەستوەردان لە سیاسەتی ناوخۆی کورد بکات و دەیانەوێت پەکەکە بکەنە دەرەوەی ئەو سیاسەتە، لەکاتێکدا پەکەکە ھێزەی ھەرە گەورەی سیاسەتی کوردە". پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نزیکەی چوار دەیەیە لەشەڕێکی خوێناویدایە لەگەڵ سوپای تورکیا و پێگەی سەرەکیشی لە چیا سەختەکانی قەندیلە لەسێگۆشەی سنوری تورکیا و ئێران و عێراق. بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی سێ سەرکردەکەی پەکەکە ھاوکاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی زیاتری شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا کە لە ساڵی ٢٠١٥ و دوای دوو ساڵ ئارامی بەھۆی پڕۆسەی ئاشتی یەوە دەستیپێکردووە. وتەبێژی پەکەکە باسی لەوەدەکات، ھەموو کەس باش ئەوەدەزانێت سەرکردەکانی پەکەکە ٤٠ ساڵە لە چیاکانی کوردستان تێکۆشان دەکەن، ھەوڵدان بۆ بە ئامانج گرتنیان شتێکی نوێ نییەو پێشتر بە ئامانج گیراون "ئێمە بەردەوام و بەھەموو شێوەیەک رێوشوێنی خۆمان ھەیە بۆ ئەگەری ھەر ھێرشێکی لەو شێوەیە". ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان پێیانوایە ئەو بڕیارە لەبەرژەوەندی ئەمریکادا نییە، چونکە پەکەکە و سەرکردەکانی لەناو ھەموو گەلی کوردا شوێنێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و دوای ئەو بڕیارە گومانی گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان بەرانبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا زیاتر بووە. بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی پەکەکە پاش ماوەیەکی کەم ھات لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن کە بەھۆی دەستگیرکردنی قەشە ئەندرۆ برەنسنی ئەمریکییەوە لەتورکیا گەیشتبووە ئەوپەڕی ئاڵۆزی. لەبارەی ئەو بڕیارەکەی ئەمریکا تا چەند چاوەڕوان کراو بووە لەلای پەکەکە، سەرحەد ڤارتۆ وتی "سیاسەتی ئەمریکا دیارە، دژایەتیکردنی پەکەکە شتێکی نوێ نییە لەلایەن ئەو وڵاتەوە، لەماوەی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵی ڕابردووی تێکۆشانی ئێمە لەدژی تورکیا، ئەمریکا ھەمیشە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بووە و بە ئاشکراش ئەوەی وتووە و رۆڵی گەورەشی ھەبووە لە دەستگیرکردنی ئاپۆدا". وتیشی "بێگومان بڕیارێکی چاوەڕوانکراو بوو، ئێمە باش دەبینین ڕەوشی سیاسی چییە، ھێزە نێودەوڵەتییەکان چۆن کاردەکەن و بەرنامەیان چییە". لەبارەی ئەوەی تائێستا ھیچ پەیوەندییە لەنێوان ئەمریکا و پەکەکەدا بوونی ھەبووە، سەرحەد ڤارتۆ باسی لەوەکرد، پەکەکە ھێزێکە لەسەر زەوی شەڕدەکات، "بێگومان ھێزە ھەیە بەگەلێک شێوە پەیام بڵاودەکەنەوە و دەنێرن و ناڕاستەوخۆ ھەوڵیانداوە پەیوەندی دروستبکەن، بەڵام ھیچ پەیوەندییەکی ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئەمریکا و پەکەکە نییە". وتەبێژی پەکەکە ڕەخنەی لەبەشێک لەلایەنەکانی ھەرێمی کوردستان گرت ، کە بەوتەی ئەو ھەڵوێستیان نیشاننەداوە لەدژی بڕیارەکەی ئەمریکا، لەکاتێکدا پەکەکە بەردەوام ھەڵوێستی خۆی بەرانبەر ھەر بڕیارێک نیشانداوە کە دژی لایەنە کوردییەکان بوبێت. "چەندین حزبی کوردستانی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو بڕیارەوە دیارینەکردووە و بێدەنگیان ھەڵبژاردووە، ئەوەش جێگەی رەخنەیە و پێویستە ھەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن". لەبارەی ئەوەی تاچەند ھەوڵیانداوە حزبە کوردییەکان نێوەندگیری پەکەکە بکەن لەگەڵ تورکیا و ئەمریکا، سەرحەد ڤارتۆ وتی "لەرەوشێکی وەک ئێستادا پێویستییەکی لەو شێوەیە نییە، ئەگەر ئەو ھێزانە بیانەوێت ھەوڵێکی لەو شێوەیە بدەن دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ ئێمە ببەستن". ئەو سێ سەرکردەیەی کەجەکە کە ئەمەریکا پارەی دیاریکردوە بۆ دەستنیشانکردنی شوێنیان رۆڵی سەرەکیان بینیوە لە پارێزگاریکردن لە پەکەکە دوای دەستگیکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩. لەو کاتەدا ئۆجەلان فڕیندرا، پەکەکە سەرقاڵى بەڕێوەبردنى شەشەمین کۆنگرەى خۆى بوو. لە دواى ڕفاندنى ئۆجەلان پەکەکە حەوتەمین کۆنگرەى خۆى بەشێوەى نائاسایى بەڕێوە برد. پەکەکە تاوەکو ئێستا ١١ جار کۆنگرەى بەڕێوە بردووە و نۆ جار ئاگربەستى یەکلایەنەى ڕاگەیاندووە. پەکەکە سێ جار لۆگۆى خۆى گۆڕیوە. لە دواى عەبدوڵا ئۆجەلانەوە لەلایەن کەسانى وەک موردا قەرەیلان و جەمیل بایکەوە سەرۆکایەتیى کراوە. سوپاى تورکیا لە ماوەى جەنگ لە دژى پەکەکەدا زیاتر لە چوار هەزار گوندى باکوورى کوردستانى تێکدا. بەهۆى ئەو جەنگەوە زیاتر لە ٢٥ هەزار ئەندام و لایەنگرى پەکەکە و هاوڵاتیى کورد گیانیان لەدەستداو زیاتر لە٢٠ هەزار هێزی سەربازی وە ئەندامانی میتی تورکیە کوژراون.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى پێشوترى داد ئاماژه به‌وه ده‌دات حزبه‌کان ده‌ترسن داواکارى گشتى جیابکه‌نه‌وه له‌وه‌زاره‌تى داد‌و ده‌یانه‌وێت له‌ژێر رکێفى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن بیهێڵنه‌وه و پێشیوایه سه‌روه‌رى یاسا بوونى نییه له‌هه‌رێمى کوردستاندا. فاروق جه‌میل، وه‌زیرى داد له کابینه‌ى پێنجه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که ته‌داخولاتى حزبى له ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و ناو قه‌زا هه‌یه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ده‌زگاى داواکارى گشتى و دیوانى چاودێرى دارایى کاراو چالاک بکرێت دۆخه‌که له‌هه‌رێمى کوردستان زۆر به‌ره‌و باشى ده‌گۆڕێت". باس له‌وه‌شده‌کات، ئه‌و کاته‌ى وه‌زیر بووه له‌رێگه‌ى ئه‌ندامانى داواکارى گشتییه‌وه پرۆژه یاسا پێشکه‌شى حکومه‌ت و په‌رله‌مان کراوه تا جیابکرێته‌وه، به‌ڵام رێگه نه‌دراوه گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت. فاروق جه‌میل پێى باش نییه دادوه‌ره‌کان ده‌ستله‌کاربکێشنه‌وه‌و داوایان لێده‌کات له جیاتى ئه‌وه یه‌ک هه‌ڵوێست بن و پێکه‌وه هه‌وڵى گۆرانکارى و چاکسازى بده‌ن له‌سیستمى دادوه‌ریدا. هاوڵاتى: وه‌کو وه‌زیرى پێشووى داد، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و نیگه‌رانى و ره‌خنانه‌ى که به‌رامبه‌ر به سیستمى دادوه‌رى هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان؟ فاروق جه‌میل: سیسته‌مى دادوه‌رى له مێژه تێکچووه، له‌سه‌ره‌تاى دووئیداره‌یى و مهحکهمهى ته‌میز بووه دوان و خه‌ڵکێکى زۆر ئه‌و کاته به‌ناهه‌ق دامه‌زرێندران و کران به دادوه‌ر، به‌ڵام دواتر که حکومه‌ت یه‌کی گرته‌وه دادگایه‌کى ته‌میزى باش دامه‌زرا به‌ره‌زامه‌ندى هه‌موو لایه‌ک و خه‌ڵکیش هه‌مووى پێیان باش بوو. دواتر که ده‌سه‌ڵاتى قه‌زائى له وه‌زاره‌تى داد جیاکرایه‌وه‌و وه‌زاره‌تى دادیش کارێکى باشى کرد که ده‌سه‌ڵاتى قه‌زائى رۆڵى خۆى ببینێت، به‌ڵام له‌دوایدا فشاریان له سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى قه‌زا کرد که (ساڵه‌ح یه‌عقوبى) بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئیشى نایاسایى پێبکه‌ن، ئه‌ویش پیاوێکى زۆر دادوه‌رانه بوو ره‌تیکرده‌وه ئه‌و ئیشه نایاساییانه بکات. لایه‌نێکى سیاسى هه‌ستا به‌وه‌ى هه‌موارى یاساى قهزایان کرد‌و ته‌مه‌نه‌که‌یان گۆڕى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى قه‌زا خانه‌نشین بکه‌ن و بۆخۆیان ئه‌وه‌ى بیانه‌وێت ئه‌وه دابنێین پلانه‌که‌یان سه‌رى گرت، له‌ورۆژه‌وه تا ئێستا ئه‌نجومه‌نى قه‌زا که‌وته‌وه ژێر رکێفى حزبى ئیتر رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپتر رۆشتووه. هاوڵاتى: دیارترین کێشه‌کانى به‌رده‌م سیسمسى دادوه‌رى له هه‌رێمى کوردستان چین؟ ئه‌رکى کێیه چاره‌سه‌ریان بکات؟ فاروق جه‌میل: ئه‌رکى ئه‌نجومه‌نى قه‌زایه ئه‌م کێشه‌یه‌ى به‌رده‌م سیستمى دادوه‌رى چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌گه‌ر لێبگه‌رێن ته‌داخول له ئیش و کاره‌کانیان نه‌که‌ن با بۆخۆیان ئیشکهکانیان بکه‌ن، بۆ نمونه دادگاى ته‌میز دوو سێ که‌س خانه‌نشین ده‌بن بۆ ده‌بێت به‌رێکه‌وتنى حزبى ئه‌ندامه‌کانیان دابنرێت، یاساى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زائى هه‌یه رێوشوێنه‌کانى دانانى مهحکهمهى ته‌میزو هه‌مووى دیارى کردووه، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى قه‌زایه ئیشه‌کانى خۆیان بکه‌ن،باشتره له‌وه‌ى به‌رێکه‌وتنى حزبى دابنرێن. هاوڵاتى: له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا ژماره‌یه‌ک دادوه‌ر ده‌ستیان له کارکیشاوه له داوکارى گشتى و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری، که دواترینیان حاکم شیخ له‌تیفه. کێ به‌رپرسه له‌مانه؟ فاروق جه‌میل: گوێم له قسه‌کانى کاک حاکم شێخ له‌تیف بوو، پیاوێکى راشکاوه بۆچونه‌کانى به‌شێکى پشتیوانى ده‌که‌م، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نا که ئه‌و باسى کرد، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌و دادوه‌ره باشانه که پهرۆژى قه‌زان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یان به ئیشێکى باشى نازانم، چونکه ئه‌وانه له‌ناو قه‌زا بن ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن قه‌زاکه چاک بکه‌ن نه‌ک وازى لێ بهێنن. وه‌زعى قه‌زا باش نییه‌و زه‌حمه‌تیشه له‌ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا دۆخى قه‌زا باش ببێت، چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا نایه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى به‌ویستى خۆیان بێت و هه‌رشتێک به‌دڵیان نه‌بێت ده‌یگه‌رێننه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و ئه‌وانیش به‌که‌یفى خۆیان گه‌مه‌ى پێده‌که‌ن. هاوڵاتى: له‌سه‌روبه‌ندى پێکهێنانى حکومه‌تى هه‌رێمداین، کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه ئه‌وه‌ى ده‌بێته وه‌زیرى داد ده‌سه‌ڵاتى داواکارى گشتى جیابکاته‌وه؟ فاروق جه‌میل: ئه‌مه هه‌ر له‌و کاته‌ى که وه‌زیرى داد بووم ئه‌و براده‌رانه‌ى داواکارى گشتى ده‌زانن با‌نگم کردن پێم وتن پرۆژه یاسایه‌ک دابنێن بۆ ئه‌وه‌ى جیاببنه‌وه له‌وه‌زاره‌تى داد، چونکه داواکارى گشتى ده‌بێت له‌وه‌زاره‌تى داد جیابکرێته‌وه، پرۆژه‌که‌یان چووه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و له‌وێوه چووه سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم نه‌یانهێشت ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ر بگرێت و بچێته په‌رله‌مان، جارێکى تریش پرۆژه‌یان پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کرد هه‌ر نه‌کرا، له‌وکاته‌وه وه‌زاره‌تى دادیش که‌وتۆته ژێر رکێفى حزبه‌وه به‌که‌یفى خۆیان داواکارى گشتى لاده‌به‌ن و دایده‌نێن به‌بێ ئه‌وه‌ى موراعاتى دۆخه‌که بکه‌ن. جارێ نازانم حکومه‌تى کابینه‌ى نۆیه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای حزبه‌کان پێکده‌هێندرێت یان نا، هه‌تا ئه‌و حزبانه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان له‌ژێر ده‌سته که به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ى ئێستا حکومرانى ده‌که‌ن شتى ئیجابیان نییه، ئهمهلى ئه‌وه‌مان نییه که دۆخه‌که چاک بکه‌ن. هاوڵاتى: داواکارى گشتى له‌سه‌روو دادگاوه‌یه، ئایا حزبه سیاسییه‌کان ترسیان له‌داواکارى گشتى هه‌یه وا نایانه‌وێت جیابکرێته‌وه له‌وه‌زاره‌تى داد؟ فاروق جه‌میل: ئه‌وه یه‌کێکه له هۆکاره‌کان که ترسیان له‌داواکارى گشتى هه‌یه، داواکارى گشتى که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى دادبێت ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆش بکرێت ئه‌گه‌ر ده‌زگاى داواکارى گشتى سه‌ربه‌خۆ نه‌کرێت بهتهوهتى له‌ئیش و کار نه‌ک ته‌نها له‌رووى ئیشى ئیدارییه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت بوێر بن بچنه هه‌موو کون و قوژبنه‌کانى حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیى و فهسادهى که حکومه‌ت هه‌یه‌تى ئاشکراى بکه‌ن بیده‌نه دادگاکان. داواکارى گشتى وه‌زیفه‌یه‌کى گرنگه، دوو شت له‌ناو حکومه‌ت کارا و چالاک بکرێن، یه‌ک ده‌زگاى داواکارى گشتى و جدهستهى چاودێرى دارایى، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیى ته‌واو و ده‌سه‌ڵاتى کاملى هه‌بێت که بتوانێت له‌هه‌موو لێپرسینه‌وه‌یه‌ک بکات وه‌زعه‌که ده‌گورێت و ئه‌سڵه‌ن پێویستمان به‌ده‌سته‌ى نه‌زاهه هه‌ر نابێت، نازانم ئه‌و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌یه چیه داییانناوه وه‌ک ده‌زگاێکى شکڵى هه‌مووشى حزبیه، به‌ڵام کاکه زۆر زۆر زه‌حمه‌ته بهێڵن داواکارى گشتى کارا بکرێت. هاوڵاتى: به‌ریزت وه‌زیر بووى له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتی، ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مام جه‌لال بریارێکى ده‌رکرد که ده‌بێت ده‌ستوه‌ردانى حزبى له زانکۆکان و دادگاکاندا نه‌مێنێ دواى زیاتر له ١٠ ساڵ هه‌ست ده‌که‌ى ئه‌و بریاره جێبه‌جێ کراوه؟ فغاروق جه‌میل: به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و وه‌زعانه به‌ره‌و خراپتر ده‌روات نه‌وه‌ک باشتر، مام جه‌لال حه‌زى ده‌کرد به‌ڵام که بووه سه‌رۆک کۆمار و چوه به‌غدا ئاگاى له‌کوردستان نه‌ما، ده‌ستێوه‌ردانى حزبى له‌دادگاکاندا ماوه. هاوڵاتى: ئایا دادوه‌ره‌کان ده‌توانن فشار دروست بکه‌ن بۆ چاککردنى سیستمى دادوه‌ری؟ فاروق جه‌میل: له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ده‌ستله‌کاربکێشنه‌وه دادوه‌ره به‌رێزه‌کانمان فشار دروست بکه‌ن باشتره، ئه‌نجومه‌نى قه‌زائى چاره‌سه‌رکردنى له‌ده‌ست دادوه‌ره‌کان خۆیاندایه، ئه‌گه‌ر خۆیان یه‌ک بن و نه‌هێڵن ته‌داخولاتى حزبى بکرێت، به‌ڵام حزب به‌شێکى زۆریانى داناوه له‌ژێر کاریگه‌رى حزبهکاندان. هاوڵاتى: ره‌شبینى یان گه‌شبینى بۆ چاکردنى سیستمى دادوه‌رى له‌هه‌رێمدا؟ فاروق جه‌میل: بۆ خۆم کابرایه‌کى ره‌ش بین نیم، به‌ڵام حه‌قیقه‌تیش هه‌یه ناتوانى لێى لابده‌یت، حه‌قیقه‌تى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى که چه‌ند ساڵه به‌و عه‌قڵیه‌ته حکومرانى ده‌کات، راسته له‌که‌ناڵه‌کان باسى ئه‌وه ده‌که‌ن که سه‌روه‌رى یاسا و دادگاکان هه‌یه و یاسا له‌سه‌رو هه‌موو شتێکدایه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئه‌و قسانه ده‌که‌ن بۆ خۆیان ئاوایان له قه‌زا و سیستمى دادوه‌رى کردووه له‌هه‌رێمى کوردستاندا و سه‌روه‌رى یاسا پێشێل ده‌که‌ن، سه‌وه‌رى یاسا بوونى نیه‌و ئه‌و کاته‌ى وه‌زیرى داد بووم وام وتووه. هاوڵاتى: په‌یمانگاى دادوه‌ران هه‌یه و ده‌وترێت بهتهسکیهى حزبى که‌سه‌کان وه‌رده‌گیرێن؟ تاچهدن زانیاریت له‌وباریه‌وه هه‌یه؟ فاروق جه‌میل: په‌یمانگاى قه‌زائى رێگه‌یه‌کى زۆر باشه بۆ پێگه‌یاندنى کادرى قه‌زائى باش، به‌ڵام ئه‌و په‌یمانگایه له‌ژێر کاریگه‌رى حزبیدایه، راسته به تاقیکردنه‌وه ده‌کرێت و به‌نهێنییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زانیاریم هه‌بێت له‌م لاولا خه‌ڵکى تر‌ى تێ ده‌کرێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، وانیه که له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رانه هه‌موو که‌سه‌کان وه‌ربگیرێت.
BBC، هاوڵاتی دووشەممە قۆناغی دووەمی ئابڵوقە توندەکانی ئەمریکا بەسەر ئێران‌دا سەپێندرا. حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئەو وڵاتەش هەوڵەکانی ئەمریکا بەشکستخواردوو ناودەبات و دەڵێت: «شکی تێدانیە کەئەمریکا لەم پلانگێڕیەیدا دژ بەئێران سەرکەوتوو نابێت و وردە وردە دەکشێتەوە.» ئابوری ئێران بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر هەناردەکردنی نەوت بەندەو ئەم قۆناغە نوێیەی ئابڵوقەکان کە کەرتی وزە دەکاتە ئامانج زیانێکی کوشندە بەئابوری ئەو وڵاتە دەگەیەنێت. یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری کردوە کەکۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان بەردەوامبن لەمامەڵەکردنی دارایی لەگەڵ ئێران. بەڵام ئایە ئەم کۆمپانیایانە ئامادەن بەرژەوەندیە ئابوریەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بخەنە مەترسیەوە و مامەڵە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا تێکبدەن لەسەر ئێران؟ ئەمریکا بۆچی ئابڵۆقەی بەسەر ئێران‌دا سەپاندوە؟ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەمساڵدا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران‌دا کشایەوە و ڕێککەوتنەکەی بە «بەرباد» ناوزەند کرد کەپێشتر لەساڵی ٢٠١٥دا لەلایەن شەش وڵاتەوە لەگەڵ ئێران‌دا واژۆکرا لەسەر سنوردارکردنی پرۆگرامە ئەتۆمیەکەیان لەبەرانبەر لابردنی هەموو ئابڵوقە ئابوریە نێودەوڵەتیەکان لەسەریان. هەموو ئەو ئابڵوقانەی کەدوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە لابران ئێستا ئەمریکا تاکلایەنانە سەپاندوویەتیەوە بەسەر ئێران‌دا. بەڵام وڵاتانی تر، کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش لەخۆدەگرن، پێیان وایە کەئێران پابەندبووە بەڕێککەوتنەکەوە و بەڕاستەوخۆ خستوویانەتەڕوو کەئامادەنین پاڵپشتی ئەمریکابن لەسەپاندنی ئابڵوقەی ئابوری بەسەر ئێران‌دا. پێگەو هەژموونی ئەمریکا لەبازرگانی نێودەوڵەتیدا هێندە بەهێزە کەتەنها ڕاگەیاندنی سەپاندنی ئابڵوقە ئابوریەکان بەسەر ئێران‌دا بەس بوو بۆ جێهێشتنی بەلێشاوی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان لە ئێران و کشانەوەی بەرژەوەندیەکانیان، هاوکات هاوردەی نەوتی ئێران لەکزبووندایە. ئابڵۆقەکەی ئەمریکا چۆن کار دەکات؟ دوایین قۆناغی ئابڵۆقەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕێگری دەکات لەهەر کۆمپانیایەک کەمامەڵە لەگەڵ ئێران بکات کەمامەڵە لەگەڵ ئەمریکا بکات. جگە لەمەش بەهۆی ئابڵۆقەکانەوە هەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی کەمامەڵەی ئابوری لەگەڵ هەر کۆمپانیایەکی تر بکات کە لەئێراندا کاربکات دوچاری سزا دەبێتەوە. لە دووشەممەوە ئابڵوقە خراوەتە سەر بانکی ناوەندی ئێران دوای ئەوەی لەمانگی ئابدا و لەیەکەم قۆناغی ئابڵوقەکەدا ئابڵوقە خرایەسەر مامەڵەکردنی ئاڵتون و کانزاو ئوتومبێل. ئەمریکا بەئاشکرا ڕایگەیاندوە کە ئامانجی کۆتایی لەبنهێنانی بازرگانی نەوتی ئێرانە، بەڵام لەئێستاداو بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگا بەهەشت وڵات دەدات کەهاوردەی نەوتی ئێران بکەن تاوردە وردە دەرفەتیان هەبێت هاوردەی نەوتی ئەو وڵاتە کەمبکەنەوە، بەپێی سەرچاوەکانی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس ئەو وڵاتانە ئیتاڵیا و هیندستان و یابان و کۆریای باکور لەخۆدەگرن. خۆلادانی ئێران لەئابڵوقە ئابوریەکە یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەی ڕێگا خۆشبکات بۆ بازرگانی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ ئێران و دووچاری سزای دارایی لەلایەن ئەمریکاوە نەبنەوە میکانیزمێکی پارەپێدانیان دابینکردوە کەوادەکات ئەم کۆمپانیایانە سیستەمی دارایی ئەمریکا تێبپەڕێنن لەمامەڵە بازرگانیەکاندا. وەک بانکێکی سەربەخۆ، ئەم میکانیزمە پێشنیارکراوە ڕێگەدەدات بەکۆمپانیاکان مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ئێران نەکەن بەڕاستەوخۆو پارە نەچێتە دەرەوەو ناوەوەی ئێران. بەم شێوەیە، گەر ئێران نەوت هەناردەی وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا بکات، کۆمپانیا نەوتیە ئێرانیەکە پارەکە دەدات بەم دەزگای پارەپێدانە و بەڕاستەوخۆ مامەڵەی پارە لەنێوان دوو لایەنەکەدا ڕوونادات. ئێران دەتوانێت دواتر ئەو پارەیەی دەچێتە ئەم دەزگایەوە بەکاریبهێنێت بۆ کڕینی شتومەک و پێویستی لەوڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا. یەکێتی ئەوروپا هەروەها داواکاریەکی پێشکەشکردووە کە هەموو زیانە داراییەکانی بەهۆی ئابڵوقەکەانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەریانکەوتوە وەریبگرنەوە. کەواتە ئێران خۆی ڕادەگرێت؟ بەم پلانەی یەکێتی ئەوروپاشەوە، نرخی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران‌دا لەلایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانەوە زۆریان لەسەردەکەوێت و مەترسی سزایان لەسەرە. بۆ نمونە، گەر کۆمپانیایەکی گواستنەوەی نەوت بیەوێت نەوتی ئێران لەم ڕێگە نوێیەوە بکڕێت کەیەکێتی ئەوروپا پێشنیاریکردوە هێشتا هەر مەترسی سەپاندنی سزایان لەسەر هەیە و پێدەچێت مامەڵە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا لەدەستبدەن. بەوتەی (ڕیچارد نێفیو)، پسپۆڕی ئابڵۆقەو لێکۆڵەرەوەی پایەبڵند لەزانکۆی کۆڵۆمبیای ئەمریکا، ئابوری ئێران بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەست نیە بە سیستەمی دارایی ئەمریکاوە بەڵام کێشەیەکی تر لەئارادایە. ئەو دەڵێت: «کێشەکە ئەوەیە کەزۆرێک لەو لایەنانەی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن ئەوان پەیوەستن بە سیستەمی دارایی ئەمریکاوەو ئەمەش ساردیان دەکاتەوە لەئامادەییان لەمامەڵەکردن لەگەڵ ئێران لەترسی لەدەستدانی مامەڵە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا.» بەپێی پێشبینیەکانی ئەو، کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکان زیاتر ئامادەییان دەبێت لەکۆمپانیا گەورەکان تا لەڕێگای ئەو سیستەمە نوێیەی یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری کردوە کار لەگەڵ ئێران‌دا بکەن. جگە لەمەش بەوتەی پسپۆڕێکی تر مامەڵەکردن بەم سیستەمە پێدەچێت سزای لاوەکی لێ بکەوێتەوەو بەسەر کۆمپانیاکاندا بسەپێندرێت. لێکتێگەیشتنێکی کاتی؟ ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە کەبڕی هاوردەی نەوتی ئێران بۆ سفر داببەزێنێت بەڵام بەوتەی (سکۆت لوکاس) پرۆفیسۆری سیاساتی نێودەوڵەتی لە زانکۆی بێرمینگهام، ئەمە ڕێگەچارەیەکی مەنتیقی نیە چونکە نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە. جگە لەمەش ڕازیبوونی چین بەسەپاندنی ئابڵوقەکان زۆر گرنگە، کە لەئێستادا زیاترین مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران‌دا هەیە. دوایین جار کەئابڵوقەی ئابوری بەسەر ئێران‌دا سەپێندراو کەرتی نەوتی کرایە ئامانج لەساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٦ هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بەڕێژەی ٥٠% دابەزی. بێ شک، هەناردەی نەوتی ئێران ڕوو لەدابەزین دەکات لەگەڵ ئەم ئابڵوقە ئابوریەی ئێستاشدا، بەڵام ئاشکرایە کەئێران و دۆستە ئابوریەکانی ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن تا پەیوەندیە بازرگانیەکانیان بهێڵنەوە. پسپۆڕێک لەئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات و دەڵێت «مەخەڵەتێن، ئەم ئابڵۆقانە زۆر ئازاربەخش دەبن بۆ ئێران، بەڵام پێشتر ئەو وڵاتە چەندین ئابڵوقەی تری تێپەڕاندووە.» ئێرانیەکان بەزۆر دەبێت بیر لەشێوەی نوێ بکەنەوە بۆ فرۆشتنی نەوت و بۆ ئەم مەبەستەش پشت بەمێژووی چەند ساڵەی ژیانیان لەژێر ئابڵۆقەی ئابوری‌دا دەبەستن. بۆ پڕکردنەوەی پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ ئەوروپیەکانیشدا لەدەستیداوە، ئێران بەرەو ڕۆژهەڵات دەڕوانێت و هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ ڕووسیا و چین دەدات. وەرگێڕانی: یاد قوربانی