هاوڵاتی، لۆڤە محەمەد پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی سەدان کەس دەستگیردەکات کە سەرپێچیان ئەنجامداوە بەرامبەر بە دارستان و ژینگەی پارێزگاکە، ئەمەش دوای ئەوەی لە سەرەتای پایزی ئەمساڵەوە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنیەوە داربڕین رووی لە زیادبوون کرد. ئەگەرچی حکومەت بڕینەوەی داری قەدەغەکردووە، بەڵام بەهۆی کەمی کارەباو سووتەمەنیەوە هەندێک لە هاوڵاتیان روویان لە برینەوەی دار کردوە، بۆ خۆگەرمکردنەوەی سەرماو سۆلەی زستان. بە پێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی ٢٥٠ هاوڵاتی دەستگیرکراون بەهۆی سەرپێچی جۆراوجۆر هەر لە ڕووی ڕاوکردنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان و زیادەڕەوییەکان و سوتاندنی دارستانەکان و دروستکردنی خەڵوز و داربڕینەوە، کە ٣٥ کەسیان بەهۆی داربڕینەوەی دارستانەکانەوە بووە و ڕۆژانە ئامارەکەش لە هەڵکشاندایە. عەمید هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ هاوڵاتی وتی «٣٥ کەس بە تاوانی بڕینەوەی داری دارستانەکان دەستگیرکراون». بە پێی یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٠٨ و یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠١٢ سزای ئەو کەسانە دەدرێن کە سەرپێچی دەکەن، ئەگەر کەسێک دار ببڕێتەوە غەرامە دەکرێت بە بڕی لە ١٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە ٢٠٠ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، هەندێک جار زیندانیکردنیشی تێدایە. هێمن کەمەرخان وتیشی «لە پێنجوێنەوە هەتا چەمچەماڵ دار بڕاوەتەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە و ناتوانرێت ڕێژەکەی بزانرێت کە چەند دۆنم یان چەند داری دارستانەکان بڕاونەتەوە، چونکە ڕۆژانە ئەم کارە بەردەوامە». لەگەڵ ئەوەی یاسا سزای ئەوانە دەدات کە دار دەبڕنەوە، بەلام ئەو گوندنشینانەی کە دوورن و ناوچەکەیان ساردە و نەوتیان بەسەردا دابەشنەکراوە بە پێی یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠١٢ دەتوانن سود لە داری دارستانەکان وەرگرن، بەتایبەت لە لق و پۆپی دارەکان و ئەو دارانەی کە وشکبوون. وتەبێژەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وتی «ئەوەش لەژێر چاودێری کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەبێت، خۆشبەختانە گوندنشینان بەشێوەیەکی یاسایی ئەمە دەکەن و زیان بە ژینگە و دارستانەکانی سلێمانی ناگەیەنن، ئەو کەسانەی کە دارەکان بە شێوەیەکی نایاسایی دەبڕنەوە بە مشاری کارەبایی و دارەکان لە بنەوە دەبڕنەوە ڕیژەیان کەمە و لە پەنجەی دەست تێناپەڕێت». سەبارەت بە هۆکاری بڕینەوەی داری دارستانەکان، کەمەرخان، وتی «ئەو دارانەی کە دەبڕێنەوە بۆ چەند مەبەستێک بەکار دەهێنرێت، یان بۆ خۆگەرم کردنەوە لە زستاندا، یان بەکارهێنانێتی وەک خەڵوز، یان بۆ دروستکردنی کەلوپەل لە دار، یان بۆ چێشتلێنان و هەندێکجاریش وەک سەرکێشی و سەرپێچی کەسەکان دار دەبڕنەوە». هەروەها وتی «جێگەی داخە کە هەر دارێک کە دەڕوێنرێت چەندین ساڵی پێدەچێت تاوەکو گەورە دەبێت، بەڵام کەسانێک لەپێناو بازرگانیکردن بە دارەکانەوە دێن و دەیبڕنەوە بۆ دروستکردنی خەڵوز، تاوەکو گیرفانی خۆیانی پێپڕبکەن».
هاوڵاتی قاره‌مان که‌مال جێگرى سه‌رۆکى ئه‌رکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جێبه‌جێکردنى خاڵى په‌یوه‌ست بهیهکگرتنهوهى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له پڕۆژه چاکسازییه‌که‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌دا ئاسان نییه و هاوپه‌یمانانیش هاوکارییه‌کانیان نه‌به‌ستووه‌ته‌وه به جێبه‌جێکردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه چونکه «ئیراده‌ى چاکسازى هه‌یه«. ساڵى ڕابردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به هاوکارى هاوپه‌یمانان پڕۆژه‌یه‌کى 35 خاڵى بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى له‌ناو وه‌زاره‌ت و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا ڕاگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا پڕۆژه‌که به‌ته‌واوى جێبه‌جێنه‌کراوه. لیوا قاره‌مان که‌مال جێگرى سه‌رۆکى ئه‌رکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باس له‌وه‌ده‌کات، جێبه‌جێکردنى به‌شى زۆرى خاڵه‌کانى پڕۆژه چاکسازییه‌که‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رکه پێویستى به بودجه هه‌یه و پێویسته حکومه‌ت بودجه‌یان بۆ دابین بکات. لیوا قاره‌مان وتى «پێنج خاڵى یه‌که‌مى پڕۆژه چاکسازییه‌که ئاماده‌کراوه و گه‌ڵاڵه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌و خاڵانه سه‌رجه‌میان پێویستیان به لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار هه‌یه، بۆ نمونه به ئه‌لیکترۆنیکردنى موچه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تى داراییه‌وه«. وتیشى «پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هاوکامان بن بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که، هه‌ندێکجار پێویستیمان به بڕیارى سه‌رۆکى حکومه‌ته، خاڵهتهکانى پڕۆژه‌که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه کهڵاڵهدهکرێن و ده‌خرێنه به‌رده‌م حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بکرێن». لیوا قاره‌مان باسى له‌وه‌کرد، ئه‌و پێنج خاڵه‌ى گه‌ڵاڵه‌کراون بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێبکرێن، لیژنه‌یان بۆ دروستکراوه و ئاماده‌کراون بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێبکرێن. بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه چاکسازییه‌که وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه فه‌رمانگه‌یه‌کى نوێی له‌ناو وه‌زاره‌ته‌که به‌ناوى فه‌رمانگه‌ى چاکسازى دروستکردووه که سه‌رقاڵى کارکردنن بۆ چۆنیه‌تى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که. یه‌کێک له خاڵه‌کانى پڕۆژه چاکسازییه‌که تایبه‌ته به یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و دروستکردنى سوپایه‌کى مۆدێرن و یه‌کگرتوو، له‌کاتێکدا هێشتا هێزه‌کانى 70ى یه‌کێتى و 80ى پارتى یه‌کیان نه‌گرتووه‌ته‌وه. لیوا قاره‌مان باسى له‌وه‌کرد، به‌پێی پڕۆژه‌که ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن بخرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه «جێبه‌جێکردنى ئه‌م خاڵه کارێکى ئاسان نییه، میکانیزمێکى باشى ده‌وێت، پێویستى به کۆمه‌ڵێک پێداویستى و دابینکردنى بودجه هه‌یه بۆ ئه‌م هێزانه، چونکه سه‌رله‌نوێ ده‌بێت رێکبخرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش به ئاسانى جێبه‌جێ نابێت و واده‌ى بۆ دانراوه«. به‌پێی ئه‌و 35 خاڵه‌ى دانراوه، هه‌ندێ خاڵ هه‌یه جێبه‌جێکردنى ئاسانه و له‌ماوه‌ى ساڵێکدا جێبه‌جێ ده‌کرێن، هه‌ندێکى دیکه هه‌یه له‌ماوه‌ى زیاتر له ساڵێکدا، هه‌ندێکى دیکه‌ى هه‌یه پێنج ساڵى پێویسته. لیوا قاره‌مان رونیکرده‌وه، هه‌ندێ خاڵ هه‌یه ره‌نگه نه‌توانرێت جێبه‌جێبکرێت، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیان بو دابینکردنى بودجه هه‌یه، تا ئه‌وکاته‌ى بارودۆخى دارایی باش ده‌بێته‌وه «ئومێده‌وارم ساڵى داهاتوو بارودۆخى دارایی باش بێت و بتوانرێت پڕۆژه چاکسازییه‌که به باشى جێبه‌جێ بکرێت». تا ئێستا چه‌ند جارێک هه‌وڵدراوه بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، به‌ڵام ته‌نها 14 لیوا یه‌کیان گرتووه‌ته‌وه و هێزه‌کانى سه‌ر به پارتى و یه‌کێتى که زۆرینه‌ى هێزى پێشمه‌رگه پێکده‌هێنن له‌ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ماونه‌ته‌وه. لیوا قاره‌مان ده‌ڵێت «یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه پێویستی به ئیراده‌یه‌کى حزبی هه‌یه، هێزه‌کانى 70 و 80 رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جێبه‌جێ ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تى له‌رووى ئیدارییه‌وه، به‌ڵام لهرووهکانى دیکه و په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆوه، ئه‌و هێزانه په‌یوه‌ندیان به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه نییه، ده‌بێت پارتى و یه‌کێتى هاوکارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و حکومه‌تى هه‌رێم بن بۆ یەکگرتنهوهى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه«. ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که ساڵانێکى زۆره ئه‌زمونى کارکردنى هه‌یه له‌ناو وه‌زاره‌ته‌که‌دا باسى له‌وه‌کرد، ناتوانێت هیچ واده‌یه‌ک دیارى بکات بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، چونکه ئه‌وه پێویستى به کۆمه‌ڵێک میکانیزم هه‌یه و باسکردنه له دوو هێزى گه‌وره نه‌ک دوو فه‌وج که به ئاسانى بتوانیت تێکه‌ڵى بکه‌یت و شوێنیان بۆ دیارى بکه‌یت. لیوا قاره‌مان وتى «ئێمه له وه‌زاره‌تیش باره‌گاکانمان که‌موکورتى هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه‌ش شوێنه‌کانیان وه‌کو پێویست نییه، بۆ نمونه باره‌گایه‌کى فەوج توانایه‌کى دیاریکراوى هه‌یه بۆ له‌خۆ گرتنى پێشمه‌رگه، هه‌موو ئه‌مانه به بودجه ده‌کرێت و یه‌کێکه له خاڵه گرنگه‌کان که به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پڕۆژه چاکسازییه‌که و یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزه‌کاندا و له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر بودجه نه‌بێت پڕۆژه‌که ده‌وه‌ستێت». له‌باره‌ى ژماره‌ى هێزه‌کانى 70 و 80 ه‌وه لیوا قاره‌مان وتى که ئه‌وان هیچ ژمارهیەکیان له‌لا نییه، چونکه ئه‌و هێزانه بودجه و هه‌موو شتێکى دیکه‌یان جیاوازه. هه‌روه‌ها وتى «ئێستا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به لیوا هاوبه‌شه‌کانى و هه‌موو دام و ده‌زگاکانییه‌وه، زیاتره له 42 بۆ 45 هه‌زار که‌سن، به لیوا تایبه‌ته‌کانیشه‌وه وه‌کو شه‌به‌ک و کاکه‌یی و ئێزیدییه‌کانیشه‌وه«. هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان که له‌شه‌ڕى دژى داعشدا هاوکاریی هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌یان کرد، ماوه‌ى زیاتر له ساڵێکه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کارده‌که‌ن بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه چاکسازییه‌که. لیوا قاره‌مان که‌مال وتى «ئه‌وه‌ى ئێمه که گوێمان له هاوپه‌یمانان بووه، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى پێشتر هاوکارى پێشمه‌رگه‌یان کردووه، بۆ خۆشیان چه‌ندین ساڵیان ویستووه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانیان، ئه‌وان لایان روونه یه‌کخستنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه هه‌روا به ئاسانى نابێت». له‌باره‌ى به‌رده‌وامى هاوکارییه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، وتیشى «تا ئێستا هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان هاوکاریکردنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌یان نه‌به‌ستووه‌ته‌وه به یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه، چونکه ئیراده‌که هه‌یه له وه‌زاره‌ت و کاتى خۆى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بڕیاریداو سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى کاریان له‌سه‌ر کردووه، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه مهشقکراوه به هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و ڕۆژانه له ڕێگه‌ى راوێژکارهکانییهوه له فه‌رمانگه‌ى چاکسازى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه کارده‌که‌ن. هه‌روه‌ها وتى «ئیراده‌یه‌کى به‌هێز هه‌یه بۆ چاکسازى هه‌م له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، هه‌م له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه که کارده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه 35 خاڵییه‌که«. ماوەی دوو ساڵە وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری هاوپەیمانان سەرقاڵی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی ٣٥ خاڵییە بۆ وەزارەتەکە و بەڕێوەبەرایەتییەکیشی بەناوی بەڕێوبەرایەتی چاکسازی لەناو وەزارەت بۆ دامەزراندووە. کارەکانى یەکگرتنەوەى وەزارەتى پێشمەرگە لەکاتێکدایە، تا ئێستا سەرجەم پۆستەکانى وەزارەتەکە و ئەو ١٤ لیوایەى یەکیانگرتووەتەوە، لە نێوان پارتى و یەکێتیدا دابەشکراون، لە زۆربەى ڕووداوەکانیشدا ئەو لیوا هاوبەشانە ڕووبەڕووى مەترسی هەڵوەشاندنەوە بوونەتەوە، بەتایبەتى لە ڕووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧دا، کاتێک پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان کشایەوە و سوپاى عێراق جارێکى تر ئەو ناوچانەى کۆنتڕۆڵکردەوە.
هاوڵاتی كۆمپانیای دیلۆیت کە تایبەتە بە وردبینی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان، چوارەمین راپۆرتی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە بڕی هەناردەکراوی نەوتی هەریم لەرێگەی بۆرییەوە و لەماوەی سێ مانگی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر بووە لە 28.٥ ملیۆن بەرمیی رۆژانە کۆی گشتی داهاتەکەشی بریتی بووە مانگانە نزیەکی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووە. سایتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ راپۆرتی چوارەمی وردبینی دیلۆیتی بلاوکردەوە کە تایبەتە بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی نیسانی 2018 تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2018.
سازدانی: سه‌روه‌ر خه‌لیل عه‌لی مه‌هدی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و وته‌بێژی به‌ره‌ی تورکمانی، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی هاوڵاتی باس له دوایین پێشهاته سیاسییه‌کانی که‌رکوک و به‌شداریکردنیان له‌حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێت «به‌شداریکردنی تورکمان له حکومه‌تی هه‌رێم کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کان». عه‌لی مه‌هدی پێی ئاساییه که په‌یوه‌ندی له‌نێوان حکومه‌تی فیدراڵی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکوک، به‌ڵام دەشڵێت «نابێت حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ستوه‌ربداته پرسه ناوخۆییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ئیداره‌ی که‌رکوکه‌وه« هاوڵاتی: ئێوه وه‌ک به‌ره‌ی تورکمانی چۆن ده‌ڕواننه دۆخی ئێستای که‌رکوک؟ عه‌لی مه‌هدی: پێویسته له‌چه‌ند روویه‌که‌وه له‌دۆخه‌که بڕوانین، له‌ڕووی ئیداری و سیاسی و ئه‌منی، له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه دۆخه‌که له‌رابردوو جێگیرترهو دڵنیایی لای شه‌قام هه‌یه له‌کارکردنی ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌کان و له‌و رووه‌وه که‌رکوک جۆرێک له‌بوژانه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری لایه‌نی ئیداری بکه‌ین، که‌رکوک پێویستی به‌کاراکردنی ئیداره‌ی هاوبه‌ش و شه‌راکه‌تی راسته‌قینه‌یه له‌به‌ڕێوه‌بردنی که‌رکوک له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه، ئێستاش ئه‌و ئیداره هاوبه‌شه‌و شه‌راکه‌تی راسته‌قینه له‌نێوان پێکهاته‌کانی که‌رکوک نییه. هاوڵاتی: تۆ باسی ئیداره‌ی هاوبه‌شت کرد، لایه‌نه کوردییه‌کانیش باسی ئیداره‌ی هاوبه‌ش ده‌که‌ن، ئایا ئه‌وه مانای لێکنزیکبوونه‌وه‌ی ئێوه‌و لایه‌نی کوردییه؟ عه‌لی مه‌هدی: به‌داخه‌وه، لایه‌نه کوردییه‌کان له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا بڕوایان به ئیداره‌ی هاوبه‌ش نه‌بوو، ئه‌وه‌ی که‌رکوک پێیگه‌یشتووه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی هه‌ردوو حزبه کوردییه‌که‌وه‌یه (پارتی و یه‌کێتی) له‌ماوه‌ی ئه‌و 15 ساڵه‌دا، به‌هه‌ر حاڵ شه‌راکه‌تی راسته‌قینه له‌به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شدا که‌رکوک ده‌گه‌یه‌نێته که‌ناری ئارامی، به‌بێ شه‌راکه‌تی راسته‌قینه له‌ته‌واوی دامه‌زراوه ئیدارییه‌کاندا، که‌رکوک له‌ڕووی کارگێڕییه‌وه جێگیر نابێت، ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئیداریشه‌وه جێگیر نه‌بوو، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ناجێگری سیاسی و ئابووری و ئه‌منی، هه‌ر پێکهاته‌و پڕۆژه‌ی خۆی هه‌یه‌و ئێمه‌ش پڕۆژه‌مان روونه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی که‌رکوک به‌ڵام به‌داخه‌وه پڕۆژه‌که‌ی ئێمه له‌لایه‌ن لایه‌نه کوردییه‌کانه‌وه بایه‌خی پێنه‌درا، ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئیداره‌ی هاوبه‌ش و شه‌راکه‌تی راسته‌قینه بۆ خزمه‌تی که‌رکوک. هاوڵاتی: هیچ گفتوگۆ و دانیشتنێک له‌نێوان ئێوه‌و لایه‌نه کوردی و عه‌ره‌بییه‌کان هه‌یه بۆ دروستکردنی که‌شی گونجاو بۆ ئیداره‌ی هاوبه‌ش؟ عه‌لی مه‌هدی: له‌ئێستادا هیچ هه‌وڵێک نییه، به‌ڵام رۆژانی ئاینده ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک به‌خۆوه ده‌بینن له‌لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌ن له‌به‌غداو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئیداره‌ی هاوبه‌ش له‌که‌رکوک. هاوڵاتی: لایه‌نه کوردییه‌کان داوای ئیداره‌ی هاوبه‌شی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌که‌ن له‌سه‌ر که‌رکوک، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ مادده‌ی 140، جیاوازی نێوان ئه‌و داخوازییه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌و پڕۆژه‌ی ئێوه بۆ ئیداره‌ی هاوبه‌ش چییه؟ عه‌لی مه‌هدی: ئێمه که له‌ساڵی 2006 پڕۆژه‌ی هه‌رێمی که‌رکوکمان پێشنیارکرد ئێمه ئه‌و کات سه‌وابت و ده‌ستووری تابه‌ت به‌و هه‌رێمه‌مان هه‌بوو، ئاساییه که په‌یوه‌ندی له‌نێوان حکومه‌تی ناوهندو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکوک، به‌ڵام نابێت حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ستوه‌ربداته پرسه ناوخۆییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ئیداره‌ی که‌رکوکه‌وه، ده‌کرێت که‌رکوک هه‌رێمێکی تایبه‌ت بێت، یاخود ئیداره‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو که له‌و ماوه‌یه‌دا که‌رکوک گه‌شه بسه‌نێت و پێشکه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت، که‌رکوک بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ له‌ژێر چاودێری هه‌رێم بوو و له‌و ماوه‌یه‌شدا پشتگوێخرا، ئه‌وه‌ی حکومڕانی که‌رکوکی ده‌کرد، زیاتر په‌یوه‌ست بوو به‌حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه نه‌ک حکومه‌تی ناوه‌ند، بۆیه پێویسته چاو بخشێنینه‌وه به‌وه‌ی کێ هه‌ڵه ئیداری و سیاسییه‌کانی له‌که‌رکوک ئه‌نجامداوه. هاوڵاتی: جیا له‌که‌رکوک، تێگه‌یشتنتان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ناوچه جێناکۆکه‌کان چییه؟ عه‌لی مه‌هدی: بۆ نموونه، دوزخورماتوو له‌هه‌موو روویه‌که‌وه هاوشێوه‌ی که‌رکوکه، که داوای ئیداره‌ی هاوبه‌ش بۆ که‌رکوک ده‌که‌ین، به‌هه‌مان شێوه بۆ خورماتویش داوای ئیداره‌ی هاوبه‌ش ده‌که‌ین، ناوچه‌مان هه‌یه زۆرینه‌ی تورکمانه، وه‌ک چۆن ناوچه‌مان هه‌یه زۆرینه‌ی کورده یاخود عه‌ره‌ب، حه‌ویجه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی عه‌ره‌بن، من ناتوانم داوای ئیداره‌ی هاوبه‌ش بکه‌م، قه‌ره‌هه‌نجیر زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی کوردن، بۆیه ناتوانم داوای ئیداره‌ی هاوبه‌ش بکه‌م، پێویسته دیراسه‌یه‌کی ته‌واو هه‌بێت، له هه‌ولێر خه‌ڵکی تورکمان هه‌ن، ئایا ده‌توانم داوای ئیداره‌ی هاوبه‌ش بکه‌م؟، ده‌توانم داوای نوێنه‌رایه‌تییه‌کی دادپه‌روه‌ر بۆ پێکهاته‌ی تورکمان بکه‌م، ته‌له‌عفه‌ر زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی تورکمانن بۆیه ناتوانم داوای ئیداره‌ی هاوبه‌شی بکه‌م. هاوڵاتی: تا ئێستا له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان کێشه له‌سه‌ر زه‌وی و زار هه‌یه له‌نێوان عه‌ره‌ب له‌لایه‌ک و کورد و تورکمان له‌لایه‌کی تر، جیا له‌وه‌ی که عه‌ره‌بی هاورده دهێنرێنهوه بۆ که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری، بۆچوونتان له‌و باره‌یه‌وه چییه؟ عه‌لی مه‌هدی: تائێستا حکومه‌تی عێراق کێشه‌ی زه‌وی و زاری چاره‌سه‌ر نه‌کردووه که زۆرینه‌ی زه‌وییه‌کان موڵکی تورکمان و کوردن، بۆچی له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا نوێنه‌رانی کورد و تورکمان یه‌کیان نه‌گرت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه؟، پێویسته یه‌کبگرن، ئه‌و کێشەیە کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌که‌رکوک، هه‌موو ئه‌و پرسانه پێویستیان به‌دیراسه هه‌یه نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێک به‌ڵکو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی لایه‌نه‌کان. ئێمه دژی هه‌ر هه‌وڵێکین بۆ ته‌عریب یاخود به‌کوردیکردن، ئێمه له 2003ه‌وه دژی ئه‌و هه‌وڵانه بووین، ئێمه رێگه بۆ گۆڕینی دیموگرافی که‌رکوک ناده‌ین له‌هه‌ر لایه‌که‌وه بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وی و زاری کشتوکاڵین بۆ تورکمان و کورد له‌هه‌موو ناوچه‌کان، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه أیا حکومه‌ته‌کانی پێشوو و پارێزگاره‌کانی پێشووی که‌رکوک و نوێنه‌رانی پێشووی که‌رکوک که زۆرینه‌یان کوردبوون چی‌یان کرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌وی و زار بۆ خاوه‌نه‌کانیان؟، هیچ هه‌نگاوێکیان له‌و رووه‌وه نه‌نا، ته‌نها نوێنه‌رانی تورکمان و به‌ره‌ی تورکمانی له‌ساڵی 2003وه داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه ده‌که‌ن. هاوڵاتی: ئه‌ی ئێستا هیچ هه‌وڵێک هه‌یه له‌نێوان ئێوه‌و کورد بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته؟ عه‌لی مه‌هدی: له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا هیچ گفتوگۆیه‌کی جدیی تورکمانی – کوردی بوونی نه‌بووه، هه‌ندێک سه‌ردان هه‌بووه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتییه‌وه به‌ڵام سه‌ردانه‌کان ته‌نها سه‌ردانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری بوون و هیچ گفتوگۆیه‌ک بوونی نه‌بووه. هاوڵاتی: به‌ڵام گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده له‌سه‌ر ده‌ستی پارێزگاری ئێستای که‌رکوک ده‌کرێت، هیچ ههوڵیکتان داوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه؟ عه‌لی مه‌هدی: ئێمه دژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێکین بۆ که‌رکوک که هه‌ڵگری ناسنامه‌ی که‌رکوک نه‌بێت، هه‌موو هه‌وڵ و گفتوگۆیه‌کمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئیستای که‌رکوک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه، چه‌ندین یاداشت و داواکاریمان پێشکه‌ش کردووه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵانه‌ی له‌که‌رکوک ئه‌نجامده‌درێن، لایه‌نی به‌رامبه‌ریش ئیدیعای ئه‌وه ده‌کات که له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی هاوبه‌شدایه، به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌ن هه‌ن که گوێ به‌یاسا ناده‌ن له‌که‌رکوک، له‌ساڵی 2003وه تاکو ئێستاش دیاره. هاوڵاتی: ده‌توانم وا له‌قسه‌کانت تێبگه‌م که ئیداره‌ی ئێستای که‌رکوک هه‌مان هه‌ڵه‌کانی ئیداره‌ی پێشوو دووباره ده‌کاته‌وه؟ عه‌لی مه‌هدی: ناتوانم وا بڵێم، به‌ڵام له‌هه‌ندێک پرسدا به‌ڵێ، به‌ڵام له‌هه‌ندێک بابه‌تدا زۆر باشتره، بۆ نموونه له‌پرسی زه‌وی و زاردا هه‌مان هه‌ڵه ده‌کات. هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا مه‌سعود بارزانی چاویکه‌وت بهئهرشهد ساڵحی، دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌رشه‌د ساڵحی باسی له‌وه‌کرد که له‌گه‌ڵ بارزانی رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه که‌رکوک، هه‌ندێک پێیانوایه ئه‌و لێدوانه‌ی ساڵحی ته‌نها بۆ رازیکردنی تورکمانه‌کان بووه، ئایا به‌فیعلی هیچ رێککه‌وتنێک کراوه؟ عه‌لی مه‌هدی: هیچ رێککه‌وتنێکی ته‌واو له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێک نه‌بووه له‌سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز بارزانی، به‌ڵام بۆچوون هه‌بووه‌و بۆچوونه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌رشه‌د ساڵحییه‌وه خراونه‌ته روو وه‌ک چۆن به‌ڕێز بارزانی بۆچوونی خۆی خستووه‌ته روو، به‌ڵام به‌گشتی هێزی هاوبه‌ش که هه‌موو پێکهاته‌کانی که‌رکوک تێیدا به‌شدار بن باشترین چاره‌سه‌ره بۆ که‌رکوک. هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا، کونسوڵی تورکیا له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی تورکمانی و لایه‌نه تورکمانییه‌کانی تر کۆبووه‌وه‌و دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش لایه‌نه تورکمانییه‌کان داوای پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تیان کرد له‌کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌تی هه‌رێم، ئایا هیچ به‌ڵێنێک به‌لایه‌نه تورکمانییه‌کان دراوه له‌و رووه‌وه؟ عه‌لی مه‌هدی: له‌ڕاستیدا من زانیارییه‌کانم له‌و رووه‌وه که‌من، به‌ڵام مافی به‌ره‌ی تورکمانییه که پۆستێکی سیادی له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌بێت به‌تایبه‌تی که تورکمان نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه له‌هه‌رێم. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر پۆستی سیادی به‌تورکمان بدرێت له‌حکومه‌تی داهاتووی هه‌رێم، پێتانوایه ئه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکوک ده‌بێت؟ عه‌لی مه‌هدی: به‌ڵێ، چونکه تورکمان هیچ پۆستێکی سیادییان له‌عێراق نییه، بۆیه ئه‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌پێدانی دڵنیایی به‌شه‌قامی تورکمانی.
هاوڵاتی پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی حکومەتی عێراقە وەڵامی تێبینییەکانی بداتەوە لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩ەوە، تا پڕۆژەکە بخاتە کارنامەی کۆبوونەوەکانیەوە و دەنگی لەسەر بدات. کۆتایی مانگی ١٠ی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەی بودجەی ٢٠١٩ی پەسەندکرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد بەمەبەستی پەسەندکردنی. رۆژی ١٢ی مانگی ڕابردوو، پەرلەمان لەکۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی گۆڕانکاریکردنی کرد لە پڕۆژە بودجەکەدا و بڕیاریدا لیژنەیەکی هاوبەش لەگەڵ حکومەت بۆ گۆڕانکاریکردن لە پڕۆژەکە پێکبهێنرێت. لیژنەکە لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری داراییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت کە ژمارەیەک پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی و نوێنەرانی حکومەت تێیدا ئەندامن و تێبینییەکانیان لەبارەی پڕۆژەی بودجەوە ئامادەکردووە و بەرزیان کردوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی پەسەندکردنی. بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە هاوڵاتی وت «لیژنەکە تاوتوێی تێبینییەکانی کردووە و کۆیکردوونەتەوە و ئاڕاستەی حکومەتی کردووە، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی کابینەی حکومەتەوە تا ئێستا وەڵامەکەی نەگەڕاوەتەوە و تاڕادەیەک وەستاوە». پێشیوایە، جگە لە کێشەی تەواونەکردنی کابینەکە، حکومەت کێشەی بۆ دروستبووە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، «پێموایە حکومەت چاوەڕوانی ئەوەدەکات نرخی نەوت جێگیر بێت ئەوکاتە جارێکی تر تێبینییەکان وەربگرێت و بینێرێتەوە بۆ پەرلەمان». یەکێک لەو خاڵانەی کە لیژنە هاوبەشەکەی حکومەت و پەرلەمان کاریان لەسەر کردووە، پەیوەستە بە پشکی کوردەوە لە پڕۆژەی بودجە کە لە رەشنوسی پڕۆژەکەدا بە لەسەدا ١٢ دیاریکراوە. بەختیار شاوەیس وتی «دوای ئەوەی داوامان کرد پشکی کورد زیاد بکرێت، پێشبینی ئەوەدەکەین بکرێتە بەلەسەدا ١٤ و ئومێدمان زۆرە». رونیشیکردەوە «ئێمە داوای لەسەدا ١٧مان کردبوو، بەڵام ئەوان حسابی ئەوەدەکەن کە بەپێی داتای وەزارەتی پلاندانان ڕێژەی دانیشتوانی سێ پارێزگاکەی هەرێم لەسەدا ١٤ یە». ئەو پەرلەمانتارە پێشبینی دەکات لەمساڵدا پڕۆژەکە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر نەدرێت و بۆ ساڵی داهاتوو بمێنێتەوە. باسی لەوەشکرد، لەئێستادا پرسی ئەوە هاتووەتە ئاراوە کە کار بە ڕێژەی یەک لەسەر ١٢ بکرێت، تا ئەوکاتەی بودجە پەسەند دەکریت. بەپێی رەشنوسی پڕۆژەی بودجەی عێراق، بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڕی ١٢٨.٤ ترلیۆن دینارە کە دەکاتە ١٠٨ ملیار دۆلار و ٢٢.٨ ترلیۆن دینار (١٩ ملیار دۆلار) کورتهێنانی هەیە. هەر بەپێی پڕۆژەکە، عێراق ڕۆژانە دەبێت سێ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات و بە نرخی ٥٦ دۆلار بیفرۆشێت، هەرێمی کوردستانیش ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات. فوئاد حسێن وەزیری دارایی لەکۆبوونەوەی مانگی ڕابردوی پەرلەمانی عێراقدا باسی لە گرنگی کات کرد بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەی بودجە و ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەکە قابیلی گفتوگۆکردن و پێداچونەوەیەو لەماوەی دوو هەفتەدا کارەکان لەو بارەیەوە تەواو دەکرێن. وتیشی کە حکومەت ئامادەیە بەشێوەیەکی ئیجابی مامەڵە لەگەڵ تێبینی پەرلەمانتاران و ئەندامانی لیژنەی دارایی بکات لەو بارەیەوە. لە پرۆژە بودجەی ٢٠١٩ی عێراقدا پشکی کورد تێیدا بە ٨ ترلیۆن و ٩٧٠ ملیار دینار دیاریکراوە لەگەڵ پێدانی مانگانەی ٤٤ ملیار دینار لەبودجەی هێزە وشکانیەکان بۆ پێشمەرگە. دانا جەزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەدا، پرسی سیاسی باڵی کێشاوە بەسەر پرسەکانی دیکەدا، لەناویاندا پڕۆژەی بودجە. وتیشی «لیژنە هاوبەشەکەی حکومەت و پەرلەمان تێبینییەکانیان لەسەر پڕۆژەکە ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و چاوەڕوانی وەڵامین، وەزیری دارایی هەفتەی ڕابردوو هاتە پەرلەمان و پێی وتین کە هەموو تێبینییەکان بە هەند وەردەگرن و هەوڵدەدەن چارەسەرێک بۆ کێشەکان بدۆزنەوە». باسی لەوەشکرد، ئەوەی بەلای ئەوانەوە گرنگە پشکی هەرێمی کوردستانە لە پڕۆژە بودجەی ٢٠١٩ کە ئاڕاستەیەک هەیە بۆ ئەوەی زیاد بکرێت بۆ لەسەدا چواردە بۆ پازدە. دانا جەزا ئەوەشی خستەڕوو، ئومێدی زۆر هەیە پشکی هەرێم زیاد بکرێت، چونکە تا ئێستا هیچ کوتلەیەک دژایەتی ئەو پرسەی نەکردووە و تاڕادەیەک قبوڵکراوە. لەبارەی پشکی پێشمەرگەوە کە لە پڕۆژەکەدا لەچوارچێوەی هێزە وشکانییەکاندا بودجەی بۆ دانراوە، ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی خستەڕوو هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە بودجەکە دیاری بکرێت، نەک هەر بەو شێوە کراوەیە لەسەر وەزارەتی بەرگری بێت. جگە لەو هەوڵانە بۆ زیادکردنی بەشە بودجەی هەرێم، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم و فراکسیۆنە کوردییەکان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی موچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بخرێتە سەر حکومەتی ناوەندی. دانا جەزا وتی «هەوڵەکە بۆ ئەوەیە موچە و ئیمتیازانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون بخرێتە سەر بودجەی سیادی، ئەگەر پرسەکان بەو شێوەیە بڕۆن تەسەوردەکەم کێشەی داراییمان لەگەڵ بەغدا نەمێنێت، بەتایبەتی ئەگەر حکومەتی هەرێم ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەڕێکەی بەغداوە بفرۆشێت و پارەکەی بچێتەوە بەغدا». جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی پەسەندکردنی پڕۆژەی بودجە، بۆ ئەوەی پڕۆژەکان نەوەستن و بەردەوام بن. هه‌رێمى کوردستان داواى ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى کردووه له پرۆژه بودجه‌ى 2019دا، کە شایستەی کۆمپانیا نەوتیەکان لە سەرجەم کێڵگە نەوتیەکانی عێراق له‌بودجه‌ى سیادیدا برى 12 ترلیۆن دیناری بۆ دانراوە، لهوبڕهش بۆ هەرێمی کوردستان 360 ملیار دینار دیاریکراوه. بەڵام هه‌رێمى کوردستان داواى له‌سه‌دا 14ى ئه‌و 12 ترلیۆن دیناره ده‌کات که ترلیۆنێک و 600 ملیار دینار دەکات. بەپێی بەدواداچوونی هاوڵاتی گفتوگۆیەکی زارەکی لە نیوان بەغداو هەرێم کراوە کە ئه‌و 12 ترلیۆن دیناره لاببرێت و بخرێته‌وه ناو بودجه‌ى گشتى ئەگەر رێکەوتن لەسەر ئەوە بکرێت ئه‌وکات پشکی هەرێم بەرزدەبێتەوە. بەرزبوونەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا یارمەتی هەرێم دەدات کە بتوانێت پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران هەڵبگرێت، کە بەپێی داتاکانی حکومەت یه‌ک ملیۆن و 249 هه‌زار موچه‌خۆرى هه‌یه بە فەرمانبەرو خانەنشینەوە کە مانگانه 870 ملیار دینارى پێویستە بۆئەوەی بەبێ پاشەکەوت مووچە بدات. حکومەتی هەرێم تا ئەم کاتەش بۆ دابینکردنی مووچە پشت بە دوو سەرچاوەی داهات دەبەستێت، یەکێکیان حکومه‌تى عێراقە کە مانگانه 317 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت. سەرچاوەکەی تریش دیاریکردنی برى 378 ملیار دینارە کە وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان دەیدات بە وه‌زاره‌تى دارایى بۆ پێدانى موچه‌ی فەرمانبەران.
ئارا ئیبراهیم پارتى هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه تا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له خولی نوێ‌دا کارا بکاته‌وه دوای له‌کارخستنى له‌ساڵى رابردوودا، لایه‌نه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕان کۆمه‌ڵ خۆشحاڵن سیستمى حکومڕانى ده‌بێته په‌رله‌مانى و لاریان له‌ده‌سه‌ڵاته زۆره‌کانى نیه. نزیکه‌ى دوو مانگ و نیوه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجامدراوه، ئه‌گه‌رچی په‌رله‌مانتاران سوێندى یاساییان خواردوه، شه‌قام له چاوه‌ڕوانی پێکهێنانى حکومه‌تێکى نوێدایه. پێش پێکهێنانى حکومه‌ت ده‌بێت سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان کارابکرێته‌وه، کاندیدی پارتى بۆ ئه‌و پۆسته که نێچیرڤان بارزانیه، سوێندى یاسایی ده‌خوات و دواتر مه‌سرور بارزانی که کاندیدی پارتیه راده‌سپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێ له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا. هه‌تاوه‌کو سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کارانهکرێتهوه کابینه‌ى نوێی حکومه‌ت پێکناهێنرێت، حکومه‌تى کاربه‌ڕێکه‌ری ئێستادا درێژه به‌کاره‌کانى ده‌دات، تاکو لایه‌نه‌کان ده‌گه‌نه رێکه‌وتن له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و پێکهێنانى حکومه‌ته نوێیه‌که. به‌پێى یاساى کارپێکراو سه‌رۆکى هه‌رێم، به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن له‌هه‌رێمى کوردستان داده‌نرێت و فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌یه و هه‌ماهه‌نگى ده‌کات له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌کان و هه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌رایه‌تى پێکهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه ده‌کات. له مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵ په‌رله‌مانى کوردستان پڕۆژه یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستانى په‌سند کرد‌و رۆژى چوارشه‌ممه 11ی ته‌مموزى 2018 له‌دواى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م به 39 ده‌نگى به‌ڵێى په‌رله‌مانتارانى کوردستان له‌به‌رامبه‌ر 15 ده‌نگى نه‌خێرى په‌رله‌مانتاران، پڕۆژه‌یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌سه‌ندکرا، که له‌پڕۆژه‌که‌دا باس له‌وه ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و په‌رله‌مان پێکه‌وه ئه‌نجامنادرێن. هه‌ریه‌ک لهبزووتنهوهى گۆڕان و یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستانیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ساردنى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا بوون و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له‌و بارەیەوه پڕۆژه‌ى پێشکه‌ش کردبوو. پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌یه‌وێت له خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستاندا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان کارابکاته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى له 3ى کانونى یه‌که‌مى 2018دا نێچیرڤان بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کاندیدکرد. بڕیاره له دانوستاندنه‌کانى هه‌فته‌ى داهاتووى شاندى پارتیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان، هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که وه‌ک یه‌ک پاکێج دانوستاندنیان له‌باره‌وه بکرێت. ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى پارتى ده‌ڵێت ده‌کرێت دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، سه‌رۆکى هه‌رێم له‌نێو په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت تا کاندیدى سه‌رۆکى حکومه‌ت راسپێرێت بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌م. نورى حه‌مه عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى خۆى هه‌بێت به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى له‌په‌رله‌مانى کوردستان دیاری‌کرا ده‌سه‌ڵات چى درا به سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌وه ده‌بێت». وتیشى «پێشتر لایه‌نه‌کان ده‌یانوت با سه‌رۆکى هه‌رێم له‌نێو په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت نه‌ک له‌ناو خه‌ڵک ئه‌مجاره ئه‌وه‌مان کردووه سیستمه‌که په‌رله‌مانى بێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مان ده‌سه‌ڵاتى پێشووى هه‌بێت که له‌یاساکانى پێشتردا هه‌بووه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ده‌کرێت دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان له رێگه‌ى یاسایه‌که‌وه سه‌رۆکى هه‌رێم له‌نێو په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت و دواتر کاندیدى سه‌رۆکى حکومه‌ت راسپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت. هه‌ریه‌ک له یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو له خولى چواره‌مدا پرۆژه‌یان پێشکه‌ش کرد بۆ ئه‌وه‌ى سیستمى حکومڕانى ببێته په‌رله‌مانى و سه‌رۆکایه‌تى نه‌بێت، سه‌رۆکى هه‌رێم له‌نێو په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت. دانا عه‌بدولکه‌ریم، رێکخه‌رى ژورى حکومه‌ت له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «بابه‌تێکى گرنگه ئێمه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سیستم ببێته په‌رله‌مانى و مه‌بده‌ئییه‌ن پارتیش پێ‌باش بێت ببێته سیستمى په‌رله‌مانى به شتێکى باشى ده‌زانین و زۆر باشه«. هه‌روه‌ها وتى «که سیستم بوو به په‌رله‌مانى ئۆتۆماتیکى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌چێته ژێر رکێفى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن مادام له‌ژێر ده‌ستى په‌رله‌ماندایه هیچ کێشه‌یه‌کى نییه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکى هه‌رێم و حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌کانى خراپ به‌کاربهێنێت هه‌ر په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کات، چۆنێتى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانیش ده‌که‌وێته سه‌ر گفتوگۆ». زۆرترین ناکۆکیه‌کان له خوله‌کانى پێشوودا له‌سه‌ر ئه‌وه بوون که لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى داواى ئه‌وه‌یان ده‌کرد که سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردرێت، له‌کاتێکدا پارتى پێداگری ده‌کرد که له‌ناو خه‌ڵکدا هه‌ڵبژێردرێت. له‌دواى رووداوه‌کانى 16ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم به‌سه‌ر سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌ماندا دابه‌شکران، دواى ئه‌وه‌ى بارزانی رایگه‌یاند نایه‌وێت خۆى کاندید بکاته‌وه، له ئێستا زۆرینه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کانى لای سه‌رۆکى حکومه‌ته که دیارترینیان سه‌رۆکایه‌تى کردنى هێزه چه‌کداره‌کانه. یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان که یاسای سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستانی پێشتر به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پارتیدا دهرچوواندوه، داواى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساکه ده‌کات به‌جۆرێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى که ساڵى رابردوو دابه‌شکران به‌سه‌ر سه‌رۆکى حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ سه‌رۆکى هه‌رێم به‌هه‌ندێک گۆڕانکاریه‌وه. سمکۆ ئه‌سعه‌د، راوێژکارى یاسایى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت سه‌رله‌نوێ به یاسایه‌ک رێکبخرێته‌وه، واتا یاسا بهرکارهکهى ئێستا که له‌مانگى حه‌وتى 2017 جێبه‌جێ کرا ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێمی گواسته‌وه بۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت و هه‌ندێ ناوه‌ندى بڕیارى تر سه‌رله‌نوێ به یاسایه‌ک رێکبخرێته‌وه له‌هه‌مان یاسادا شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم باس بکرێت». وتیشی «دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه میکانیزمى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له‌و یاسایه‌دا جێگه‌ى بکرێته‌وه، واتا ده‌سه‌ڵاتدان به‌هه‌ر پله‌یه‌ک بێت نابێت کوێرانه بێت، ده‌بێت شێواز‌و میکانیزمهکهى رونبکرێته‌وه«. سیستمى په‌رله‌مانى پێشتر داواى کۆمه‌ڵ و یه‌کێتى و گۆڕان و یه‌کگرتوو بوو، پێداگریی ئه‌و لایه‌نه‌نانه له ساڵى 2016 له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم بووه هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان په‌کبخرێت کۆمه‌ڵى ئیسلامی که یه‌کێکه له‌و لایه‌نانه ئێستا کێشه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته زۆره‌کانى یاساکه‌ى پێشوودا نیه، به‌و پێیه‌ى سیستمى حوکم بکرێته په‌رله‌مانى، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانیشی زۆربن وه‌کو پێشوو. فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵى ئیسلامى به هاوڵاتی وت»که سیستمى حکومڕانى بووه په‌رله‌مانى، سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى که هه‌یه‌تى و سه‌رۆکى حکومه‌تیش له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان له‌ژێر چاودێریدان».
هاوڵاتی.، یاد قوربانی لە شایی خێزانێکی بەدەوی لە دەوروبەری شاری کوەیت شتێکی نامۆ دەبیندرێت. وێنەیەکی گەورەی جۆرج بوشی باوک هەڵواسراوە و لە دەوری خێزانە بەدەویەکەوە شایی دەگێڕن. کوڕەکەیان (بوش ئەلویدان) کە دوابەدوای جەنگی کەنداو لە ١٩٩١دا لەدایکبووە لە ساتی وەدەرنانی عێراق بە دەستی ئەمریکیەکان لە کوەیت. لەو ساتەدا کە ئەمریکیەکان لە بەرانبەر لەشکرکێشی سەدام حسێن هاتنە دەنگ و سوپای عێراقیان لە کوەیت وەدەرنا، موبارەک ویدان کوڕەکەی ناو دەنێت جۆرج بوش. «ئەو بەڕاستی پیاو بوو، شێر بوو شێر. ئەو بەرگری لە ماف و ئازادیمان کرد و وڵاتەکەی دایەوە دەستمان.» ئەمە وتەی باوکی جۆرج بوشەکەی کوەیتە بۆ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی. جۆرج بوشی باوک کۆتایی هەفتەی پێشوو لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئەو لە کاتێکی تەواو هەستیار بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لە ساڵانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٣ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکابوو. چەندین دەیە دوای حوکمڕانی بوش، بڕیار و ئەجێندای کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستاش ڕەنگدانەوەی هەیە. بەڵام هەموو لایەنەکان لە ناوچەکە وەک کوەیتیەکان نزای خێر بۆ بوشی باوک نانێرن و منداڵەکانیانی بە ناوەوە بنێن. یەک لەوانەش سەدام حسێنی دیکتاتۆری پێشووی لەسێدارەدراوی عێراقە، کە کەوتە یەکێک لە تەڵە ستراتیجیەکانی بوشی باوکەوە و لە شەڕی کوەیتدا زیانێکی ئەژنۆ شکێنی پێکەوت. سەدام لە ڕقیدا بۆ بوشی باوک، فرمانی بە کێشانی وێنەیەکی ئەوی لەسەر زەویی هۆتێلی ئەل ڕەشید کردبوو کە هونەرمەند (لەیلا عەتار) جێبەجێی کردبوو و لە ژێر وێنەکە نوسرابوو (بوشی تاوانبار). هەر کاتێک سەدام کۆبونەوەی لەگەڵ شاندە بیانیەکاندا هەبووایە کۆبونەوەکەی دەبردە هۆتێلی ئەل ڕەشید و ئەندامانی شاندەکە لەگەڵ چونە نێو هۆتێلەکە بە پێڵاوەکانیانەوە دەبوو بەسەر وێنەکەی بوشی باوک‌دا تێبپەڕن تا بچنە ژورەوە. بوشی باوک چۆن سەدامی فریودا؟ لە ساڵی ١٩٩١دا کاتێک بیرۆکەی هێرشکردنە سەر کوەیت لای سەدام حسێن گەڵاڵەبوو، دیکتاتۆرە عێراقیەکە ڕاوێژی بە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد کە گەر ئەو بڕیارە بدات کاردانەوەی ئەوان چۆن دەبێت. بە پێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری پۆلیتیکۆی ئەمریکی ئەمریکا ئەوکات سەدام حسێنی ئاگادار کردوەتەوە لە ڕێگای باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کە ئەمریکا هیچ پەیوەندیەکی بە شەڕ و ناکۆکی نێوان وڵاتە عەرەبەکانەوە نیە و گرنگی پێنادات. ئەمەش وای لە سەدام کرد بێ لێکدانەوەی زیاتر بۆ هەڵوێستی ئەمریکا هێرش بکاتە سەر کوەیت. بەڵام دوا بەدوای هێرشکردنە سەر کوەیت و لەشکرکێشی سەربازی بۆ سەر وڵاتە دراوسێکەی، ئەمریکا بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیەوە هەر زوو هاتە دەنگ و دوابەدوای ئیدانەکردنی هێرشەکە هاوپەیمانیەکی نێودەوڵەتیی دەستبەجێ دروستکرد دژ بە سەدام حسێن و لە ٢٤ی شوباتی ١٩٩١ دا هێزەکانی سوپای ئەمریکاو هاوپەیمانانی ڕژانە کوەیتەوە و هاوکات هێزی ئاسمانی لە دژی سوپای عێراقی هەڵهاتوو کەوتە کار‌و لە جەنگێکی کورت‌دا کە تەنها ١٠٠ کاتژمێری خایاند زیاد لە ٢٠ هەزار سەربازی سوپای عێراق کوژران لە کاتێکدا تەنها ١٤٨ سەربازی سوپای ئەمریکا لە جەنگەکەدا بوون بە قوربانی. بوشی باوک چۆن کورد‌و شیعەکانی فریودا؟ دوابەدوای هەڵگەڕانەوە لە سەدام حسێن و هێرشکردنە سەر سوپای وڵاتەکەی لە کوەیت، زەبرێکی کوشندە بەر سەدام حسێن کەوتبوو و فەرمانڕەوایی لەقببوو. لەم کاتەدا هەندێک لە ڕاوێژکارەکانی بوش پێشنیاریانکرد کە هێرشەکانی درێژە پێبدات بۆ عێراق و لە ساڵی ١٩٩١دا حوکمی سەدام حسێن کۆتایی پێبێنێت. بەڵام بوش ئەم پلانەی پێ باشنەبوو. ئەو دواتر دەگێڕێتەوە دەڵێت: «هێرشکردنە سەر عێراق هاوپەیمانیەکانمانی لەگەڵ وڵاتە عەرەبیەکان تێکدەدا و هەموو عەرەبی لە دژی ئێمە دەکرد بە دوژمن. هاوکات سیمای سەدام حسێنیشی لە دیکتاتۆرێکی شکستخواردوەوە بۆ پاڵەوانێکی عەرەب دەگۆڕی.» هەر بۆیە بوش بڕیاریدا هێرش نەکاتە سەر عێراق و لە باتی ئەوە عێراقیەکان هان بدات تا لە دژی دیکتاتۆرەکەیان ڕابپەڕن. سەرۆکی ئەمریکا هانی کورد و شیعەکانیدا ڕابپەڕن و لە باکور و باشوری عێراق ڕاپەڕین بەرپابوو، بەڵام لەم کاتەدا، وەک لە ڕاپۆرتەکەی (پۆلیتیکۆ)دا هاتووە بوش پشتی کردە کورد و شیعەکان و هاوکاری سەربازی نەکردن و بە پێچەوانەوە ڕایگەیاند کە ئەو نایەوێت عێراق پارچە پارچە ببێت. لە ئاکامی بە تەنها بەجێمانی کورد و شیعەکان لە عێراق و وەرگرتنەوەی دەسەڵات لە لایەن سەدامەوە، ڕاکردن و کۆڕەو بەرپابوو و ترس و تۆقاندن بەرۆکی کەمینەکانی عێراقی گرت. ئەم کۆڕەوە بە کۆمەڵە کە هەموو دەزانین هەزاران کوژراوی لێکەوتەوە بۆ کوردەکان بە خێر کۆتایی هات و دوای دروستبوونی بارێکی نائاسایی و نامرۆڤانە بۆ کوردەکان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاتە دەنگ و ئەمریکا هێڵی دژە فڕینی لە باکوری عێراق سەپاند کە بوو بە هۆکاری دروستبوونی خۆبەڕێوەبەری و دواتر هەرێمی کوردستان لە عێراق. بەڵام ڕاپەڕینی شیعەکانی باشور بە کوشتار و بێ ئومێدی کۆتایی هات بێ چنینەوەی بەرهەمی ڕاپەڕینەکەیان. بۆردمانکردنی ماڵەکەی (لەیلا عەتار)، ئەو هونەرمەندەی سوکایەتی بە بوش کرد لەیلا عەتار لە ساڵی ١٩٤٤ دا لە بەغدادی پایتەختی عێراق لەدایکبووە و هونەرمەندێکی شێوەکاری بەناوبانگی عێراقیە کە پێشتر بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نەتەوەیی عێراقبووە. ئەو لە سەرەتای نەوەتەکاندا و دوابەدوای جەنگی کوەیت، وێنەیەکی بوشی باوک لەسەر زەویی هۆتێلی ئەل ڕەشید لە بەغداد دروست دەکات و بە تاوانبار ناوزەندی دەکات. لە ساڵی ١٩٩٣دا کاتێک هێزی ئاسمانی ئەمریکا بۆردمانی بارەگای سەرەکی دەزگای هەواڵگری عێراقی کرد لە بەغداد (کە پشتاوپشت بوو لەگەڵ ماڵی لەیلا عەتاڕ) لە کۆی ٢٤ موشەک دوو موشەک بەر ماڵی هونەرمەندە عێراقیەکە دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات و کچەکەی چاوەکانی لەدەست دەدات. هێزە ئەمریکیەکان لێدانی ماڵی لەیلا عەتاڕیان بە «لێدانێکی هەڵە» لەقەڵەم دا بەڵام زۆرێک شک لەوە دەکەن کە بە دەستی ئەنقەست و لەبەر سوکایەتی بە بوشی باوک ماڵی هونەرمەندەکە کراوەتە ئامانجی موشەکەکانی ئەمریکا.
هاوڵاتی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا کۆمپانیای زەبەلاحی فەڕەنسی (لافارج) درایە دادگا دوای ئەوەی کۆمپانیاکە و خاوەنەکانی تۆمەتبارکران بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ داعشدا و هاوکاریکردنی ئەو ڕێکخراوە لە بەرانبەر بەردەوامی کارکردنیان لە سوریا. لە ئێستادا ژنانی ئێزیدی داواکاریەکی تایبەتیان پێشکەشی دادگا کردوە کە بەشداربن لە کەیسی دادگایی‌کردنی کۆمپانیا فەڕەنسیەکە و داوا دەکەن کۆمپانیاکە بە توندی سزابدرێت لەسەر هاوکاریکردنی تیرۆر. یەکێک لە پارێزەرانی کەیسی ژنە ئێزیدیەکان (ئەمەل کلونی)ی بە ڕەگەز لوبنانی-بەریتانیە کە تایبەتمەندە لە یاسای نێودەوڵەتیدا و کەسایەتیەکی بەناوبانگە. ئەو، کە هاوکات هاوسەری ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیود (جۆرج کلونی)ە بە ڕاگەیاندنەکان دەڵێت: «لە ئابی ٢٠١٤ وە داعش ئێزیدیەکانی عێراق و سوریای کردە ئامانج و بە زۆرەملێ وەدەریاننان و ژنانی ئێزیدی ڕووبەڕووی فڕاندن و کوشتن و دەستدرێژی سێکسی بوونەوە. من شانازیدەکەم کە نوێنەرایەتی ئەم ژنانە بکەم.» کۆمپانیای لافارجی فەڕەنسی کە لە بواری چیمەنتۆدا کاردەکات مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تۆمەتبارکرا بەوەی بڕی ١٣ ملیۆن یۆرۆیان داوەتە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە سووریا تا ڕێگایان پێبدەن لەسەر کارکردن لە کارگەی (جەلەبیە) لە سوریا بەردەوامبن، ئەمەش دوای ئەوەهات کە هەموو کۆمپانیا فەڕەنسیەکانی تر لە کارکردن لە سوریا وەستابوون و لەو وڵاتە کشابوونەوە. کۆمپانیای لافارج لقی لە هەرێمی کوردستانیش هەیەو لە بواری بیناسازیدا کاردەکات، ئەم کۆمپانیایە بۆ نزیکەی دوو سەدە لەمەوپێش لە فەرەنسا دامەزرا. ئەو بڕە پارەیەی کە لە لایەن لافارجەوە دراوەتە داعش لە تۆماری دارایی کۆمپانیاکەدا بە (باج) لەقەڵەمدراوە کە کۆمپانیاکە داویەتی بۆ بەردەوامیی کار، بەڵام دوایی لە دادگادا ئاشکرابووە کە ئەم باجە دراوە بە ڕێکخراوی داعش. دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگانە، کۆمپانیا فەڕەنسیەکە لە پاریس درایە دادگا و پێش دەستپێکردنی دادگایی‌کردن بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە کۆمپانیای لافارج وەرگیرا وەک ئەمانەت تا تەواوبوونی دادگاییکردنەکە، جگە لە کۆمپانیاکە ١٢ بەڕێوەبەری ئێستا و پێشووی کۆمپانیاکە داوایان لەسەر تۆمارکرا، ئەم ڕووداوەی ئەمساڵیش وەک یەکەم ڕووداو لە مێژوودا تۆمارکرا کە کۆمپانیایەکی زەبەلاح مامەڵەی دارایی لەگەڵ ڕێکخراوێکی تیرۆرستیدا کردبێت. جگە لە پێدانی پارە بە ڕێکخراوەکە، کۆمپانیاکە تۆمەتبارکرا بە کڕین و فرۆشی نەوت و چیمەنتۆ لەگەڵ داعشدا. تا ئێستا کۆمپانیا فەڕەنسیەکە لە دادگادا توانیویەتی بێ تاوانی کۆمپانیاکەیان بپارێزن و ڕایانگەیاندوە کە وەک کۆمپانیایەک هیچ پلانێکی لەو شێوەیەیان نەبوە و ئەو ڕووداوەش کارێکی تاکلایەنەی هەندێک لە بەرپرسانی کۆمپانیاکەبووە کە دەستبەجێ لەسەرکار لابراون، (بیت هیس) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای لافارج بە ڕۆژنامەی گاردیان دەڵێت: «ئێمە زۆر پەشیمانین لەو ڕووداوەی لە بەشی سوریای کۆمپانیاکەمان ڕوویدا، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەماندا بڕیاری دەستبەجێ و توندمان دا. هیچ یەکێک لەو بەرپرسانەی کۆمپانیاکە کە تۆمەتبارکراون چیدی لە کۆمپانیای ئێمە کارناکەن.» دەشڵێت کە داواکان دژی کۆمپانیاکە نادادپەروەرن چونکە وەک کۆمپانیا ئاگادار نەبوون و بە شێوازێکی سیستەماتیک و ڕێکخراو کارەکە نەکراوە. بە پێچەوانەوە، (سەنتەری ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ) پشتیوانی دادگاییکردنەکەی کردوە و بەڕێوەبەری دادوەری کۆمپانیاکە دەڵێت: «چالاکیەکانی لافارج لە سوریا، لە کاتێکدا بوو کە تاوانی قێزەون ئەنجام دەدرا، نیشاندەرێکی زەقە کە چۆن کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان دەتوانن هاریکار و ڕێگەخۆشکەری جەنگ و ناکۆکیەکان بن.» وەک قوربانیانی یەکەمی تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیەکانی داعش، ژنانی ئێزیدی داواکاریەکیان پێشکەشی دادگاکردوە کە بەشێک بن لە کەیسی دژ بە کۆمپانیای لافارج. ئەمەل کلونیی پارێزەر دەڵێت: «ئەم کەیسە هەلێکە تا دووپاتی بکەینەوە کە داعش و هەموو هاوکارەکانیان دەهێندرێنە بەر دادگا و قوربانیەکان مافی خۆیان وەردەگرن. هاوکات، پەیامێکە بۆ کۆمپانیا و دەزگاکان کە هەر کات پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانیان کرد و تاوانیان ئەنجامدا باجی یاسایی ئەو کارەیان دەدەن.» (لافارج) کۆمپانیایەکی چیمەنتۆی فەڕەنسی دێرینە و مێژووی دامەزراندنی بۆ ساڵی ١٨٣٣ دەگەڕێتەوە، بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە پاریسە و لە ساڵی ٢٠١٥ دا لەگەڵ کۆمپانیای (هۆلسیم)ی سویسریدا یەکیانگرت و لە ئێستادا بە (لافارج هۆلسیم) ناودەبرێت. تەواوی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە بە ٣٤.٨ ملیار یۆرۆ لە ساڵی ٢٠١٤دا مەزەندەکراوە.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى داد وه‌ربگرن و پێشیوایه ناته‌بایى نێو لایه‌نه کوردییه‌کان واى کردووه ته‌نها سێ وه‌زاره‌ت بدرێته کورد. ئه‌مڕۆ دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ متمانه‌دان به هه‌شت وه‌زیرى کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دواخرا بۆ رۆژى شه‌ممه و ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌کانى به‌رگرى لاى سونه‌کان و ناوخۆ لاى شیعه‌کان و وه‌زاره‌تى داده لاى کورد که یه‌کێتى به ئیستحقاقى خۆى داده‌نێت. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى داد له‌عێراق وه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر ئه‌و وهزارهتهشمان وه‌رنه‌گرت، دوو کاریگه‌رى خراپى ده‌بێت، په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ پارتى خراپ ده‌بێت به دڵنیاییه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپى ده‌بێت، چونکه پارتى حه‌قى له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا نییه". یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان خالید شوانى کاندید کردووه بۆ وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تى داد، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدى ناوى دکتۆر دارا نوره‌دین خسته‌روو بۆ وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تى داد که نزیکه له پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که یه‌کێتى رازى بووه پارتى وه‌زاره‌تێکى سیادى و وه‌زاره‌تێکى خزمه‌تگوزارى و جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق وه‌ربگرن"ئه‌مه‌ى پارتى ده‌یکات بۆ تۆڵه کردنه‌وه‌یه له یه‌کێتى و هیچ مانایه‌کى نییه". ناوبراو وتیشى" په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى تێکده‌چێت ومامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و حکومه‌ته ناکه‌ین و متمانه‌ى خۆمان له عه‌بدولمه‌هدى وه‌رده‌گرینه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه به ده‌نگى ئێمه که 21 کورسیمان هه‌یه ناتوانرێت متمانه‌ى لێ وه‌ربگیرێته‌وه و ناروخێت". فراکسۆنه کوردییه‌کان له‌په‌رله‌مانى عێراق خاوه‌نى 58 کورسین و به‌پێى رێژه‌ى سه‌دى بێت کورد له‌سه‌دا 17.8ى په‌رله‌مانى عێراق پێکده‌هێنێت و ئیستحقاقى چوار وه‌زاره‌تى له کابینه‌که‌ى عادل عهبدوبدولمههدیدا هه‌یه وه‌ک په‌رله‌مانتارانى کورد باسى ده‌که‌ن. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ڵێت کورد له به‌غدا یه‌کگرتوو نییه و به‌غداش ئه‌و ناکۆکیانه‌ى نێو فراکسۆنه کوردییه‌کانى قۆستۆته‌وه سێ پۆستى وه‌زاره‌تى بۆ کورد ته‌رخان کردووه، وتیشى" پارتى نایه‌وێت کورد له به‌غدا چوار وه‌زاره‌تى هه‌بێت، ئه‌وکاتیش هه‌ر یه‌کێتى وه‌زاره‌تێکى ده‌بێت، ئێمه وه‌کو یه‌کێتى پێمانباشه چوار وه‌زاره‌تیش زیاتر بێت، ئه‌و ناتهباییهى له‌نێوان یه‌کێتى و پارتى هه‌یه له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌کۆتایدا هه‌موولایه‌کمان زه‌ره‌ر ده‌که‌ین".
سازدانى: هاوڵاتى نورى حه‌مه عه‌لى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ى داهاتوو گفتوگۆکانى پێکهێنانى حکومه‌ت ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه و سه‌رۆکى حکومه‌تیش دوو جێگرى ده‌بێت که مه‌رج نییه له‌یه‌کێتى و گۆڕان بێت. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا نورى حه‌مه عه‌لى باس له‌وه‌ده‌کات، ئه‌وان هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى نییه ئه‌گه‌ر یه‌کێتى بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت کاندیدى بکات " ئه‌گه‌ر کێشه‌ى سه‌رۆک کۆمار نه‌بوایه، قوباد تاڵه‌بانى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ سه‌رۆک وه‌زیران ده‌بوو". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، تا ئێستا گۆڕان به‌فه‌رمى وه‌ڵامى نه‌داونه‌ته‌وه بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌ت، کۆمه‌ڵی ئیسلامیش هه‌ڵوێستى خۆى له‌و باره‌یه‌وه رووننه‌کردووه‌ته‌وه، تا وهفدى پارتى سه‌ردانى بکات. هاوڵاتى: ئێوه وه‌ک پارتى کاندیدى خۆتان بۆ پۆستى سه‌رۆکى حکومه‌ت و سه‌رۆکى هه‌رێم یه‌کلایی کرده‌وه، پۆستى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ چ لایه‌نێک ده‌بن؟ نورى حه‌مه عه‌لى: ئه‌وه وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ئه‌و وهفدهى که سه‌ردانى یه‌کێتى و گۆڕان ده‌کات، بزانین گۆڕان ره‌ئى چییه، ئه‌گه‌ر گۆڕان بێنه مه‌یدانه‌که‌وه و به‌شدارى بکه‌ن له حکومه‌ت، ئه‌وکات وتووێژه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى دیکه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌که‌ن به شێوه‌یه‌کى دیکه ده‌بێت، وهفدى ئێمه سه‌ردانى یه‌کێتى و گۆڕانیش ده‌کات و ئه‌وه یه‌کلایی ده‌بێته‌وه. هاوڵاتى: پێشبینى ئێوه چییه له‌و باره‌یه‌وه، ئایا گۆڕان و یه‌کێتى دێنه پێشه‌وه له‌و باره‌یه‌وه؟ نورى حه‌مه عه‌لى: ئێمه پێشبینى ئه‌وه ده‌که‌ین، پێشمان خۆشه هه‌ردوو لایه‌نه‌که بێنه پێشه‌وه؟ هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه پێکه‌وه به‌شداربن پۆستى سه‌رۆکى حکومه‌ت یه‌ک جێگرى ده‌بێت یان دوو جێگر؟ نورى حه‌مه‌عه‌لى: خۆى جارێ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان یه‌کلایی بووه‌ته‌وه که دوو جێگرى ده‌بێت، مه‌رج نییه ههردوکى بۆ پارتى بێت، حکومه‌تیش ده‌بێت دوو جێگرى هه‌بێت، مه‌رج نییه هه‌ردوو جێگره‌که له‌یه‌کێتى و گۆڕان بێت، پێکهاته‌ى دیکه هه‌یه له‌م وڵاته. هه‌روه‌ها تا ئێستا بۆ براده‌رانى گۆڕان نازانین هه‌ڵوێستیان چۆنه، یه‌کێکیان له‌ولاوه قسه‌یه‌ک ده‌کات که‌سێکى دیکه‌شیان قسه‌یه‌کى دیکه ده‌کات، تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکى فه‌رمیان نه‌داوه‌ته‌وه که بڵێن حازرین بۆ به‌شدارى له حکومه‌ت. هاوڵاتى: که‌ى گفتوگۆکانى پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه، بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێی حکومه‌ت؟ نورى حه‌مه عه‌لى: ئیحتیماله هه‌فته‌ى ئاینده گفتوگۆکانى شاندى پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ده‌ستپێبکاته‌وه. هاوڵاتى: قوباد تاڵه‌بانى له‌لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕى وێستگه نیوز ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که ئاماده‌یه بۆ هه‌ر ئه‌رکێک که یه‌کێتى له حکومه‌تى داهاتوو پێی بسپێرێت، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، پارتى هه‌ڵوێستى له‌و باره‌یه‌وه چۆنه؟ نورى حه‌مه عه‌لى: ئێمه هیچ کێشه‌کمان له‌گه‌ڵ کاک قوباد نییه، ئه‌و پیاوێکى به‌ئه‌ده‌به و کوڕى جه‌نابى مام جهلالهو جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بووه، به‌ڵام هێشتا وتوێژه‌کان له‌باره‌ى پۆسته‌کانه‌وه ماوه. هاوڵاتى: پارتى پێی خۆشه قوباد تاڵه‌بانى ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه؟ نورى حه‌مه عه‌لى: مه‌سه‌له پێخۆش بوون و پێخۆش نه‌بوون نییه، ئه‌وه زیاتر بۆ براده‌رانى یه‌کێتى ده‌مێنێته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێیان خۆش بووایه کاک قوباد ده‌سه‌ڵاتى هه‌بوایه، ده‌بوایه له پرسی پۆستى سه‌رۆک کۆمار‌دا به‌و شێوه‌یه‌یان نه‌کردایه، چونکه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بوایه کاک قوباد بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ سه‌رۆک وه‌زیران ده‌بوو، ره‌نگه هه‌ر له‌ناو یه‌کێتیدا پێیان خۆش نه‌بووبێت، که که‌ک قوباد ئه‌و ده‌نگه‌ى هێناوه ببێته سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم. هاوڵاتى: له کابینه‌ى نوێ‌دا ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌کان که‌مده‌کرێته‌وه یان وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه؟ نورى حه‌مه عه‌لى: پێشبینى ده‌کرێت که‌مبکرێته‌وه، چونکه گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تى دونیا به ئه‌ندازه‌ى ئێمه وه‌زیرى نییه، ئێمه ئه‌م هه‌موو وه‌زاره‌ته‌مان بۆچییه، جاران ئه‌و وه‌زاره‌تانه بۆ هه‌موو حزبه‌کان بوو ئێستا ئه‌گه‌ر بۆ دوو یان سێ حزب بێت ئه‌و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌مان بۆچییه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین وه‌زاره‌ته‌کان که‌مبکرێته‌وه. هاوڵاتى: تا ئێستا پرسێک به ناڕوونى مابێته‌وه به‌شداریکردنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى یه له کابینه‌ى نوێی حکومه‌ت، بۆچى پارتى سه‌ردانى ئه‌و حزبه ناکات، ئایا ئه‌وه ڕاسته که ده‌ڵێن پارتى نایه‌وێت ئه‌و حزبه به‌شدارى حکومه‌ت بکات؟ نورى حه‌مه عه‌لى: ئه‌وان تا ئێستا مه‌وقیفى خۆیان ڕووننه‌کردووه‌ته‌وه که به‌شدارى ده‌که‌ن یان نا. هاوڵاتى: به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان نه‌کردووه‌ته‌وه که به‌شدارى ناکه‌ن، بۆچى ئێوه له ده‌رگایان ناده‌ن؟ نورى حه‌مه عه‌لى: ئاخر ئه‌وان هێشتا هه‌ڵوێستیان رووننه‌کردووه‌ته‌وه، من گوێم له کاک عه‌بدولستار مه‌جید بوو ده‌ڵێت تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه به‌شدارى ده‌که‌ین یان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆن، ئێ ئه‌مه چۆن ده‌بێت، ده‌بێت ئه‌و حزبه خۆى یه‌کلایی بکاته‌وه بزانین به‌شدارى ده‌کات یان نا، ئینجا ئه‌وان باسى ئه‌وه ده‌که‌ن که مه‌رجیان هه‌یه. هاوڵاتى: ئێوه وه‌ک پارتى مه‌رج قبوڵ ناکه‌ن؟ نورى حه‌مه عه‌لى: ئه‌وه خه‌ڵکى کوردستان و حزبه‌کان ده‌زانن، ئه‌گه‌ر مه‌رجێک له‌پێناو خزمه‌تکردنى نیشتیمان و ئه‌م وڵاته‌دا بێت، نه‌ک بۆ شه‌رت و شروتى حزبایه‌تى و پێیه‌کى له‌ده‌ره‌وه بێت و پێیه‌کى له‌ناوه‌وه بێت، ئه‌وه ئاساییه جێبه‌جێ بکرێت. هاوڵاتى: که‌ى کابینه‌ى نوێ پێکده‌هێنرێت؟ نورى حه‌مه عه‌لى: انشاالله بۆ ده‌ورى سه‌رى ساڵ، ئومێدمان هه‌یه ئه‌و کاته پێکبهێنرێت.
شاناز حه‌سه‌ن مه‌لیحه نورى ته‌مه‌ن 54 ساڵ ڕۆژى سێشه‌ممه وه‌ک هه‌ر کاتێکى دیکه‌ى ئاسایی به‌ره‌و نۆرینگه‌که‌ى دکتۆر که‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عید له‌شه‌قامى ئۆرزدى سلێمانى به‌ڕێکه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ى کچه‌که‌ى ببینێت که 15 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ کردووه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ى ئه‌و پزیشکه رۆژێک پێشتر ته‌قه‌ى لێکراو له‌ناو نۆرینگه‌که‌یدا بریندار کرا. کاتێک مه‌لیحه گه‌یشته به‌رده‌م نۆرینگه‌که‌ى بینى داخراوه، وتی «له‌و کاته‌دا یه‌کسه‌ر دڵم بۆ ئه‌وه‌چوو شتێک روویدابێت، به کچه‌که‌م وت تۆ بڵێى که‌سى نزیکى نەمردبێت، تا چومه خواره‌وه‌و له‌که‌سێکم پرسى، وتیان ته‌قه‌ى لێکراوه‌و برینداره«. پێدانى هه‌واڵى برینداربوونى ئه‌و پزیشکه مهلیحهى تاساند، «به‌داخه‌وه پزیشکێکى ئاوا دڵسۆز به‌هۆى هه‌ر هۆکارێکهوە بێت، ته‌قه‌ى لێده‌کرێت». مەلیحە بەنیگەرانی لەبەردەم دەرگای نۆرینگە داخراوەکەیدا کز کز دانیشتبوو، هەندێک جار لە پەنجەرەکەوە سەیری ژورەوەی دەکردو لەو خوێنە ڕژاوەی دکتۆر که‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عیدی دەڕوانی کە زەوی هۆڵ و راڕەوی نۆرینگەکەی نەخشاندبوو. ئێستا ئه‌و ژنه ڕۆژ ده‌ژمێرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پزیشکه چاکبێته‌وه‌و بچێته‌وه نۆرینگه‌که‌ى، تا بتوانێت سه‌ردانى بکاته‌وه، چونکه به‌وته‌ى خۆى زۆر سودیان لهچارهسهرهکانى وه‌رگرتووه «زۆر پزیشکێکى له‌سه‌رخۆ بوو، شایانى ڕێزلێنان بوو، نه‌ک ته‌قه‌لێکردن». ئێواره‌ى دووشه‌ممه‌ی رابردوو دکتۆر که‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عید پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌ری گشتیى له‌کاتێکدا سه‌رقاڵى بینینى نه‌خۆش بوو لهنۆڕینگهکهى له‌شه‌قامى ئۆرزدى سلێمانى له‌ناو ژوره‌که‌ى خۆیدا به‌چه‌کى بێده‌نگ بریندارکرا و دواتر گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجامدرا. تەقەکەرەکە سەرەتا وەکو نەخۆشێک چۆتە ژوورەوە، بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، تەقەکەرەکە وەکو ئەو خەڵکە لەسەرەدا وەستاوەو تا نۆرەی هاتووەو دواتر چۆتە ژوورەوەو بەدەمانچەی بێدەنگ سێ فیشەکی ناوە بەپزیشکەکەوە. یاد نه‌قشبه‌ندى وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى وتى «به په‌له له‌لایه‌ن تیمێکى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه، نه‌شته‌رگه‌رى بۆ کرا، دواى ئه‌وه برایه چاودێرى وردى نه‌خۆشخانه‌ى فێرکارى». دواى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی، پزیشکه‌که گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ى فاروقى ئه‌هلى. له‌ئێستادا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌لایه‌ن تیمێکى پزیشکى سێ کهسییهوهو به‌سه‌رپه‌رشتى دکتۆر قه‌له‌نده‌ر چاودێرى ته‌ندروستى ده‌کرێت. تیمه پزیشکییه‌که ئاماده‌نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ک له‌باره‌ى ته‌ندروستى ئه‌و پزیشکه‌وه بده‌نه هاوڵاتی، به‌ڵام به‌وته‌ى به‌رپرسانى ته‌ندروستى سلێمانى دواى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی بۆى ته‌ندروستى ئه‌و پزیشکه جێگیره. وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى وتى «به‌خۆشحاڵیه‌وه هیچ کام لهفیشهکهکان زیانى واى پێنه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خوێنى زۆرى لێ رۆیشتووه، توشى له‌هۆشچوون بووه، ده‌بێت بزانین ئایا زه‌ره‌ر بهمێشکى گه‌یشتووه یان نا دوایى ده‌رده‌که‌وێت و تائێستا له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدایه«. به‌پێی ئاماره‌کانى ڕێکخراوه‌کانى تایبه‌ت بهپزیشکان، له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ئه‌مه سێیه‌م حاڵه‌تى هێرشکردنه سه‌ر پزیشکه له‌هه‌رێمى کوردستان. خاڵس قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وتى «یاساى پاراستنى پزیشکان له‌عێراق ده‌رچووه به‌ڵام به باشى نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پارێزراو بن». وتیشى «هه‌موو یاسایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بکرێت پێویسته له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و به‌رزبکرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م جاره ئه‌و یاسایه له‌په‌رله‌مان بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت و کارى پێده‌کرێت بۆ پاراستنى ژیانى پزیشکان». ته‌قه‌کردن له‌و پزیشکه ناسراوهى سلێمانى کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وته‌وه‌و ڕێکخراوه‌کانى تایبه‌ت بهپزیشکان و مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆ له به‌شه پزیشکییه‌کان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داواى ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تباره‌که‌یان کرد. ته‌ها مه‌حوى نه‌قیبى سه‌ندیکاى پزیشکان له‌سلێمانى وتى «ئه‌مه یه‌که‌مجاره لهنۆرینگهکاندا به‌و شێوه‌یه ژیانى پزیشک و نه‌خۆشه‌کانیش بخرێته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌مه ترس و دڵه‌ڕاوکى دروستده‌کات له‌ناو پزیشکه‌کاندا که پێویستیان به ئه‌مان و هێمنییه بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆش له‌و شوێنه‌ى کارى تێدا ده‌کات». وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر ئه‌و رووداوه، ڕۆژى سێشه‌ممه پزیشکه‌کانى سلێمانى نۆرینگه‌کانیان داخست. نۆرینگه‌که‌ى دکتۆر که‌مال له شه‌قامى ئۆرزدى سلێمانى له‌ناو بینایه‌کدایه، که زۆر نۆرینگه‌ى تر‌ى تیدایه، به‌ڵام به‌هۆى کۆنى بیناکه‌وه کامێراى چاودێرى تێدا نییه و ته‌نیا ئه‌و کامێرایانه نه‌بێت که له‌ده‌ره‌وه‌ى بیناکه‌دان. نۆرینگه‌که‌ى به‌داخراوى ده‌بینراو ئاسه‌وارى خوێن له‌به‌رده‌م ئه‌و کورسیانه‌ى که نه‌خۆش له‌پشت ده‌رگاکه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌کات ده‌بینرێت. شاهۆ کەکارمهندی سه‌نته‌رێکی شیرى منداڵانەو لەبه‌رامبه‌ر نۆرینگه‌که‌ى دکتۆر که‌مالدا رۆژانە دەوام دەکات، وتى «له‌ڕۆژى رووداوه‌که هیچ شتێکى نا ئاسایى نه‌بوو که هه‌ستى پێبکه‌ین، چونکه ده‌مانچه‌که‌ش بێده‌نگ بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌مان بینى که هێنایانه خواره‌وه خوێنى لێده‌ڕۆیشت». وتیشى»به‌پێی قسه‌ى خه‌ڵک وتراوه که ئه‌و که‌سه لاى سکرتێره‌که وه‌ره‌قه‌ى بڕیوه و چاوه‌ڕێی کردووه تا سه‌ره‌ى گه‌یشتووه و چووه‌ته ژوره‌وه«. لەکاردانەوەی ئەو کارەدا ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکان لقی سلێمانی بڕیاریدا، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر سەرجەم نۆرینگە تایبەتەکانیان دابخرێت ئەوەش وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر تەقەکردن لەپزیشکێکی شارەکەو و بریندارکردنی بەخەستی. کاتێک پەیامنێری هاوڵاتی سەردانی ئەو باڵەخانەیەی کرد کە نۆرینگەکەی دکتۆر کەمالی لێیە، بینی سەرجەم نۆرینگەکان داخراون. ناڕەزایەتی پزیشکان تەنها سلێمانی نەگرتەوە، بەڵکو لەچەندین شاری تردا پزیشکان دەستیاندایە ناڕەزایەتی و مانگرتن لەبەرامبەر تەقەکردن لە دکتۆر کەمال. دکتۆر که‌مال ته‌مه‌نى 56 ساڵه‌و له‌شه‌قامی ئۆرزدی سلێمانى نۆرینگه‌ى هه‌یه. دکتۆر که‌مال له‌ساڵی 1962 له دایکبووه‌و له‌ساڵی 1986 بڕوانامه‌ى پزیشکی گشتیى له‌زانکۆى به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه. دکتۆر که‌مال پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتیه‌و وانه‌بێژه له‌کۆلێژى پزیشکی زانکۆى سلێمانى. وه‌کو پزیشکى نه‌شته‌رگه‌ری گشتى له‌نه‌خۆشخانه‌ى فێرکاری سلێمانى کاری کردوه، جێگری سه‌رۆکى به‌شی نه‌خۆشیه‌کانى ژنان و منداڵبوون بووه له‌ساڵی 2001 سه‌رۆکى به‌شی توێکاری و زانستى کۆرپه‌له‌زانی بووه له‌ساڵى 2003. ئه‌ندامى چه‌ند رێکخراوێکى پزیشکیه له‌کوردستان و عێراق و ئه‌مه‌ریکا.
ئارا ئیبراهیم بیروڕای جیاواز لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەریهەڵداوە سەبارەت بە بڕیاری داخستنی تەڤگەری ئازادی کوردستان لەلایەن قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە. تەڤگەری ئازادی کە حزبێکی دامەزراوە لە هەریمی کوردستان، بە پاساوی نەبوونی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن قوباد تاڵەبانیەوە بڕیاری داخستنی دراو هیزەکانی ئاسایشیش بریارەکەیان جێبەجێ کرد، بەڵام ئەم بریارە لەناو هەندێک لە سەرکردایەتی یەکێتی پاڵپشتی ناکرێت. ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بۆ هاوڵاتی وتی «داوا له حکومه‌ت ده‌که‌ین یان مۆڵه‌تیان پێ بدات یا هۆکارى مۆڵه‌ت پێنهدانهکهیان پێ بڵێت و بۆ خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى رونبکاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌روا مۆڵه‌ت ناده‌ن به ته‌ڤگه‌رى ئازادى ئه‌وه ناهه‌قیه، ده‌بێت ته‌ڤگه‌ریش رێز له یاسا و رێساکانى هه‌رێمى کورستان بگرێت و به‌خۆیاندا بچنه‌وه«. هه‌فته‌ى رابردوو باره‌گاکانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى بۆ کۆمه‌ڵگاى کوردستان نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه داخران، ئەو حزبە لە حکومەتی عیراق مۆلەتی وەرگرت کە بەشداریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات و کاندیدێکیان بۆ پەرلەمان سەرکەوت، بەڵام لە هەریمی کوردستان مۆڵەتیان پێ‌نادرێت. چه‌ند ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و کادرى پێشکه‌وتووى ئه‌و حزبه لاپه‌ره‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى خۆیان نیگه‌رانییان به‌رانبه‌ر به بڕیارى داخستنى باره‌گاکانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى ده‌ربرى وا پیشاندرا که به‌شێک له سه‌رکردایه‌تیان له‌گه‌ڵ داخستنى باره‌گاکانى ته‌ڤگه‌ردا نه‌بن، به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه له‌لایه‌ن تورکیاوه تۆمه‌تبار کراون به هاوکارى کردنى ئه‌و حزبه. ئاریز عەبدوڵا ئاماژە بەوەدەکات کە «لابه‌لا» پێیوتراوه نەچیت بۆ تورکیا تەنانەت به ترانزێتیش. ئەوەش لەکاتیکدایە بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی وەکو جیگری سەرۆکی حکومەت لەسەر یەکێتی کراوەتە ماڵ و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا روبەڕووی رەخنەی زۆر بوونەتەوە. ئارێز عه‌بدوڵا وتی «مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندى به حکومه‌ت و یاساوه هه‌یه نه‌ک بهیهکێتیهوه بێت، پێشتر یه‌کێتى به‌وه تۆمه‌تبار کرا که یاساى حزبه سیاسیه‌کان جێبه‌جێ ناکات که ته‌ڤگه‌ر مۆڵه‌تى پێنه‌درابوو باره‌گاو کار‌و چالاکیان هه‌بوو». هەروەها وتی «ناکرێت یه‌کێتى و پارتى و لایه‌نه‌کانى تریش بچنه ژێر فشارى سیاسه‌تى تورکیاوه، چونکه ئه‌گه‌ر شتێک و داواکاریه‌کیان بۆ جێبه‌جێ بکرێت داواکارى تر‌ى به‌دوادا دێت و لێى ناوه‌ستن، سنورى داخوازى تورکیا سنورى سرینه‌وه‌ى کورده له‌سه‌ر خاکى کوردستان».
ئارا ئیبراهیم گۆڕانکاریه‌کانى ئهمدواییانهى پارتى دیموکراتى کوردستان به ده‌ستنیشانکردنى نێچیرڤان بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆکى حکومه‌ت، هه‌ژموونى پارتى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن له کوردستان زیاتر تۆخکردوه، سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌و له ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانیشدا زۆرینه‌یه‌و 45 کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه‌و زۆرینه‌ى کورسیه کۆتاکانیش که 11 کورسیه له ئه‌وه‌وه نزیکن. دواى یه‌کگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئیداره‌ى سلێمانى و هه‌ولێر له ساڵى 2005، پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌گه‌رچی زۆرترین پۆسته سیادیه‌کانى حکومه‌تى به‌ده‌سته‌وه بووه، به‌ڵام له سلێمانیدا ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى مانه‌وه‌ى سێبه‌ری دابه‌شکردنى پشکه‌کان به‌رێژه‌ى په‌نجا به په‌نجا له نێوان یه‌کێتى و پارتیدا که لەدواى یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان که له ساڵى 1992 ئه‌و دوو حزبه له‌سه‌ری رێکه‌وتن. دواى به‌شداریکردنى هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆن له کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى نێچیرڤان بارزانى له ساڵى 2013، سێبه‌ری دوو ئیداره‌یی نهڕهوییهو هه‌ریه‌که له پارتى و یه‌کێتى له سنوری ده‌سه‌ڵاتى خۆیاندا بڕیاریان به‌ده‌ست بووه، له پرسه هه‌ستیاره‌کاندا بڕیاری ئه‌و دوو حزبه کاریگه‌ری له بڕیاره‌کانى حکومه‌ت زیاتر بوه له ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌لاتى خۆیاندا. له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و کوردستان، پارتى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌کرد که «ئیرهابی فیکری» به‌رامبه‌ر ده‌کرێت له سلێمانى. مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى له بانگه‌شه‌ى حزبه‌که‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ى ئه‌یلولی په‌رله‌مانى کوردستان له شاری سلێمانى وتى «مه‌حاڵه جارێکى دیکه ته‌عه‌دا کردن له پارتى له سلێمانى قبووڵبکرێت». له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا پارتى دیموکرانى کوردستان بڕیاریدا نێچیرڤان بارزانى بکاته کاندیدی پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانیش بۆ پۆستى سه‌رۆکى حکومه‌ت، ئه‌مه‌ش وه‌ک پێشهاتێکى نوێی سیاسی دێته ئه‌ژمارکردن به‌تایبه‌تى له سنووری سلێمانى، که حزبه خاوه‌ن جهماوەرهکانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌ردوام پارتیان به‌وه تۆمه‌تبار کردوه سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانى له ده‌ستى خۆیدا «قۆرخ» کردوه. رۆژنامه‌ى هاوڵاتی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه رای سهرنووسەرهکانى پێشووى رۆژنامه‌که بڵاوده‌کاته‌وه. ئاسۆس هه‌ردى: ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یه‌وێت دهستهمۆبوونه، سلێمانیش شارێکى زیندووه و ته‌سلیم نابێت نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکى سلێمانى و خه‌ڵکى کوردستان به گشتى له هه‌رکه‌سێک بێته سه‌رۆکى حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست چاوه‌رێى ئه‌وه ده‌که‌ن که ریفۆرمى سیاسى بکات که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى بکات ئه‌و هه‌موو داهاته زۆره‌ى که ده‌ست ئه‌م هدسهڵاته ده‌که‌وێت له خزمه‌ت گه‌شه‌پێدانى ئه‌و وڵاته خه‌رج بکرێت، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا به‌م تهشکیلهیهى داهاتوو حکومه‌ت وه‌کو باس کراوه ده‌توانێت ئه‌مه بکات، بۆ خۆم گومانى گه‌وره‌م هه‌یه ئه‌وانه‌ى تائێستا له‌ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌دا بوون به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى به‌شى زۆر به‌ر پارتى ده‌که‌وێت که ده‌سه‌ڵاتى زیاترى هه‌بووه، خۆیان به‌رپرسیارن له‌و وه‌زعه‌ى که دروست بووه له‌قازانجى خۆیانه، ئومێدى وام نییه به هه‌ر تهشکیلهیهکهوه بێت ئه‌و خه‌ونانه جێبه‌جێ بکات و بیهێنێته دى که خه‌ڵکى کوردستان و خه‌ڵکى سلێمانى خه‌وى پێوه ده‌بینن. پێموایه خه‌ڵک نائومێده له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى ئۆپۆزسیۆندا ئومێدى هه‌بوو که هێزێک یان چه‌ند هێزێک هه‌ن که سازش ناکه‌ن له‌پێناوى به‌ده‌ستهێنانى وه‌زاره‌تێک و به‌رێوه‌به‌رێکى گشتیدا له‌پێناو مهبادیئهکانیان سازش ناکه‌ن و داکۆکى له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن ئه‌گه‌رچى پارتى هێزیان ئه‌وه‌نده نه‌بوو که بتوانن ئه‌و داوایانه بسه‌پێنن و ئه‌و شه‌ڕه ببەنه‌وه. به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنى پێشوو باشترین ته‌فسیره‌و خه‌ڵک نا‌ئومێد بووه له‌هه‌موو هێزه‌کان، نا‌ئومێد بووه له‌و هێزانه‌ى که ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه که ویستى ئه‌وه‌یان هه‌بێت که چاکسازى بکه‌ن، نا‌ئومێد بوون له‌هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆن که تاسه‌ر به‌رگرى له داخوازییه‌کانیان بکه‌ن، ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌وه‌ى بینیمان مهوقیفهکانى له‌رزۆکانه و ئازایانه نییه، ئه‌وانیش خه‌و به‌وه ده‌بینن به‌شێک له کێکهکهى ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ست بکه‌وێت، هه‌موو ئه‌م وه‌زعه نائومێدى دروست کردووه له هه‌رێمى کوردستاندا که له‌خوار له‌سه‌دا په‌نجاى هاوڵاتیان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستانیان کردووه. سلێمانى شارێکى زیندووه به‌ئاسانى ته‌سلیم نابێت ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یه‌وێت خه‌ڵکى ته‌سلیم بوو ده‌سته‌مۆیه له‌سلێمانى ئه‌وه‌ى ده‌ست ناکه‌وێت، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى ئازادییه‌کان له چ کاره‌ساتێکدا ده‌ژین که‌س ناتوانێت قسه‌یه‌ک بکات، ئه‌مه مهنتقى هێزێکه و ته‌سلیم بوون به‌سه‌ر هه‌موو کوردستاندا بسه‌پێنێت و غه‌یرى ئه‌وه هیچ شتێکى دیکه نییه. سروشتى ده‌سه‌ڵات بهنهوعێکه پارتى ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانیدا نییه، له‌به‌رئه‌وه ته‌سه‌ور ناکه‌م ئه‌مه بچێته سه‌ر که رازى نه‌بوون و ته‌سلیم نه‌بوون و نارهزاییهتیهکان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ده‌شێت یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کان ئه‌وه‌یه کاردانه‌وه‌ى توندتر‌و به‌رابه‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌بێت، ئه‌مەش په‌یوه‌ندى به‌وه هه‌یه که پارتى 45 کورسى و زۆرترین ده‌نگى هێناوه‌و ره‌نگه پێى وابێت که له‌به‌رئه‌وه‌ى جیاوازى زۆرى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى تردا هه‌یه له ژماره‌ى کورسیه‌کاندا حه‌قى خۆمه هه‌موو شتێک بکه‌م، له‌حاڵێکدا حوکمى دیموکراسى و زۆرینه پاراستنى ماف و پاراستنى که‌مینه‌کانه. له‌ناوخۆى پارتیدا بنه‌ماڵه حوکمڕانه، هێنانه پێشه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێ کردن په‌یوه‌ندى به‌و هاوکێشه‌ى سیاسى و هاوسه‌نگیه‌ى له‌ناو خودى پارتیدا هه‌یه، مه‌سرور بارزانى که وه‌ک که‌سێکى ئه‌منى ده‌بێته سه‌رۆکى حکومه‌ت خه‌ڵکێکى زۆر ره‌نگه ترسیان له‌وه هه‌بێت که تهعامولى له‌گەڵ روداوه رۆژانه‌کانى وڵاته‌که‌شدا تهعامولێکى ئه‌منى بێت وه‌ک له‌وه‌ى تهعمولى سیاسى و مه‌ده‌نیانه بێت. که‌مال ره‌ئوف: پارتى به‌م ریتمهى ئێستاى ناتوانێت پێگه‌ى به‌هێز بکات له سلێمانیدا ئه‌و بێمتمانهییهى که ئێستا له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا هه‌یه ده‌رئه‌نجامى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى حکومرانى پارتى و یه‌کێتى، که به‌ڵێنێکى زۆر دراوه به خه‌ڵک که به‌ڵێنه‌کان جێبه‌جێ نه‌کراوه یا لانى که‌م به‌ڵێنه ئه‌ساسیه‌کان که په‌یوه‌ندى به سه‌روه‌رى یاسا و ئازادى راده‌ربڕین و شه‌فافیه‌ت و ئه‌مانه بووه کهبههرهمهند بوون له‌ده‌سه‌ڵاتێک که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یه‌کگرتوو بێت و هێزى به‌رگرى خۆى هه‌بێت ئه‌مانه هیچى جێبه‌جێ نه‌کراون ئه‌وانه‌ى ستراتیژى نه‌گه‌رانه‌وه‌ى مادده‌ى 140ى ده‌ستورى عێراق که تایبه‌ته به که‌رکوک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان ئه‌مانه جێبه‌جێ نه‌کراون بۆیه خه‌ڵک ئاسایى بۆته‌وه کێ ده‌بێته سه‌رۆکى حکومه‌ت و کێ ده‌چێته حکومه‌ته‌وه، چونکه خه‌ڵک پێى وایه قه‌وان لێ ده‌درێته‌وه‌و له ئه‌نجامدا جێبه‌جێ ناکرێت. ئه‌وه‌ى که جۆرێک گرنگى هه‌یه‌و جیاوازى هه‌یه له‌دواى 17 ساڵ حکومرانى، له‌جێگه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت، مه‌سرور بارزانى ببێت به سه‌رۆکى حکومه‌ت، ئایا به‌رنامه‌که‌ى جیاوازه بۆ حکومڕانى و روئیاى جیاوازه له نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ى که جیاوازه دواى چه‌ند ساڵ له ململانێ و شه‌ڕ که ده‌بێت پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵکدا هه‌ڵبژێردرێت و سیستم سه‌رۆکایه‌تى بێت و ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى هه‌بێت ئه‌مه نه‌ما، له‌به‌رئه‌وه‌ى کاندیده‌که‌یان گۆڕى له کاک مه‌سعود بۆ نێچیرڤان بارزانى ئه‌مه گۆڕا، که‌واته شتێک له سیستمى حکومرانى ئه‌م وڵاته گۆرانکارى به‌سه‌ردا هاتووه، جا گۆڕانکارییه‌کان مه‌رج نییه باش بێت. جیاوازى زۆر له‌نێوان نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بازرانیدا هه‌یه، نێچیرڤان بارزانى پیاوێکى نه‌رمتر و مه‌ده‌نى تر بوو له سیاسه‌تکردندا تهفههومى زیاترى هه‌بووه و تێکه‌ڵبونى زیاترى هه‌بووه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس و که‌سانى تر، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانى له سه‌رده‌مى حکومڕانیدا گه‌لێک شکستى خواردووه له‌وه‌ى که نه‌یتوانیوه هێزى پێشمه‌رگه یهکبخاتهوهو شاره‌کان به‌ته‌واوى رێکبخاته‌وه‌و رازى بووه به‌و دوو ئیداریی و به‌و شکڵهى که هه‌بووه و به‌رده‌وام بووه، پارتى به‌م ریتمهى ئێستاى ناتوانێت پێگه‌ى به‌هێز بکات له سلێمانیدا، ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ن پارتى ده‌نگه‌کانى له سه‌د هه‌زار که‌س که هاوشانى هێزێکى وه‌کو کۆمه‌ڵى ئیسلامیه له سنورى پارێزگاى سلێمانیدا هه‌بوه‌و حکومرانیهکهى له‌ق بووه له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتدا به‌ده‌نگى ناوچه‌ى دهۆک و هه‌ولێر حکومڕانى سلێمانى کردووه بۆیه نه‌یتوانیوه ئه‌م حکومڕانیه له‌ژێر ده‌ستى یه‌کێتى ده‌ریبکات و رێکیبخات به‌و شێوه‌یه‌ى سیستمێکى حکومڕانى ته‌ندروست هه‌بێت. پارتى ده‌ستبه‌ردارى سلێمانى بووه‌و ده‌یه‌وێت له‌سلێمانى شه‌ریکێکى باشى هه‌بێت، به‌دواى شه‌ریکێکى باش‌دا ده‌گه‌ڕێت، قۆناغێک به‌دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌را که بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان شه‌ریکێکى باشى بێت نه‌یتوانى، ئه‌وه‌ى که له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا کردویه‌تى تا ئێستا به‌رده‌وامه ئه‌مه سیاسه‌تى نه شه‌ڕه نه ئاشتى، پارتى دیموکراتى کوردستان نه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئاشتى و ته‌بایه و شه‌ریکى تهواویهتى نه دوژمن و نهیارێتى تا شه‌ڕى ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ى پارتى هه‌میشه پێویستى به شه‌ریکێک بووه له پارێزگاى سلێمانى، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێگه‌ى پارتى بێهێز بووه له سلێمانیدا. بۆ قۆناغى مه‌سرور بارزانى هه‌مان قۆناغه و هیچ شتێک نه‌گۆڕاوه، ده‌بێت پارتى کۆمه‌ڵێک شت بکات که ئه‌م پێگه‌یه‌ى له سلێمانى گۆرانکارى به‌سه‌ردا بێت، ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵێن و قسه نابێت، چونکه به‌ڵێن زۆر وتراوه‌و قسه‌ى له‌سه‌ر کراوه، به‌ڵام که‌م جێبه‌جێ کراوه. پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌م شه‌راکه‌ته ته‌سویق بکات و پێگه‌ى فراوانتر بکات که له بادینان هه‌یه‌تى ده‌بێت مامه‌ڵه‌ى جیاواز بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى سلێمانى، له‌به‌رئه‌وه‌ى سلێمانى هێزى سیاسى دیکه‌ى تیایه‌و وه‌کو خه‌ڵکى بادینان نییه، هه‌م جۆرێک داواکارى ناوچه‌ى خۆیان هه‌یه ناکرێت سه‌رۆکى هه‌رێم و حکومه‌ت به ساڵى جارێک نه‌یه‌ته سلێمانى وه‌کو میوان بێته سلێمانى، ناکرێت هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان له‌هه‌ولێر بێت، هاوڵاتیه‌کى سلێمانى ئه‌گه‌ر پێویستى به شتێک بێت مه‌رکه‌زیه‌تى ئه‌مه‌نه به‌هێز بێت ئه‌م هه‌موو رێگه‌یه ببڕێت بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌که‌ى واژۆ بکرێت، ناکرێت هیچ بانکێک و پرۆژه‌یه‌کى ئه‌م حکومه‌ته له‌سلێمانیدا نه‌بێت و ته‌همیش بکرێت. ئه‌گه‌ر پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌یه‌وێت پێگه‌ى له سلێمانى به‌هێز بێت ده‌بێت گۆڕانکارى بکات ته‌عامول کردنى پارتى کار رایکردن نه‌بێت، رۆژێک په‌لامارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بدات و وه‌زیره‌کانى ده‌ربکات و رۆژێک بیکات به گژ یه‌کێتیدا رۆژێک بیکاته دوژمن، رۆژێک یه‌کێتى بکاته دوژمن و رۆژێک بیکاته شه‌ریک. پارتى پێگه‌ى به‌قه‌ده‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نییه له‌سلێمانیدا ناتوانێت به ته‌همیش کردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بیه‌وێت ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ببات، پارتى پێگه‌ى به‌قه‌ده‌ر یه‌کێتى نییه‌و ناتوانێت بهقوهتى مه‌نتیقه نفوسى له بادینان کۆنترۆڵى مه‌نتیقه نفوسى سلێمانى بکات که مهنتیقهیهکى فراوانه و لایه‌نى سیاسى دیکه‌ى تێدایه. پارتى ئه‌گەر ئیمتیاز‌و ده‌سه‌ڵات و حکومرانى و جهبهلوتهى که هه‌یه‌تى لێى بسه‌نیته‌وه به‌قه‌ده‌ر کۆمه‌ڵی ئیسلامیشى نابێت له پارێزگاى سلێمانیدا. ئه‌وه‌ى که گرنگه ئێستا پارتى هه‌نگاوى بۆ ده‌نێت ئه‌وه‌یه که ده‌ستبه‌ردارى سیستمى سه‌رۆکایه‌تى بووه به‌شێک له‌وه، له‌به‌رئه‌وه نییه که سیستمى په‌رله‌مانى پێ باشتره، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و کۆدهنگیهى هه‌بوو له‌ناو پارتى بۆ کاک مه‌سعود ئه‌و کۆده‌نگیه کۆنابێته‌وه له‌ناو پارتى بۆ نێچیرڤان بارزانى. پارتى دیموکراتى کوردستان به‌حوکمى ئه‌وه‌ى کێبڕکێى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستاندا کردووه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار ئه‌سڵه‌ن ئه‌گه‌ر یه‌کێتى رازى نه‌کات ده‌بێت چاوه‌رێى ئه‌وه بکات کاندیدى ده‌بێت بۆ سه‌رۆکى هه‌رێم، خۆ مه‌رج نییه کاندیدى یه‌کێتى ده‌ربچێت نێچیرڤان بارزانى ده‌نگى زۆرینه ناهێنێت، نێچیرڤان بارزانى ده‌یه‌وێت به ده‌نگى ره‌ها ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، چونکه حه‌زى به‌وه نییه به‌ده‌نگى که‌مینه بیباته‌وه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ى خاوه‌ن بڕیار بن جۆرێک رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر کاندیدکردنى نێچیرڤان بارزانى کراوە، کراوه‌و گڵۆپى سه‌وزیان بۆ داگیرساندووه که بوونى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ناو هه‌ڵبژاردن له‌نێو 111 په‌رله‌مانتار، پارتى ئه‌گه‌ر به 45 کورسیه‌که‌یه‌وه هاوپه‌یمانه‌کانى 56 کورسیشى هه‌بێت هێشتا ناکاته زۆرینه‌ى ره‌ها، پارتى خۆى رازییه جۆرێک رازییه که باڵانس رابگرێت له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم و حکومه‌ت هه‌م بۆ راگرتنى کێشه نێو خۆییه‌کانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى. بۆیه پێموایه پارتى مسۆگه‌رى کردووه بۆیه پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێمى هێنایه‌وه نێو په‌رله‌مانى کوردستان. توانا عوسمان: پارتى وه‌لائى ئه‌وێت، ناشکرێت داواى وه‌لائ بکه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ى ماف و خزمه‌تگوزارى و ئازادى بده‌یت سلێمانى چى لهپارتى ده‌وێت؟ که ده‌ڵێین سلێمانى مه‌به‌ستمان شاره‌که نیه وه‌ک میعمار، به‌ڵکو مه‌به‌ستمان خه‌ڵکى سلێمانیه، خه‌ڵکیش جه‌معى مرۆڤه لهجوگرافیایهکى دیاریکراودا.. مرۆڤ پێویستى به‌مافه، پێویستى به‌ئازادى و خزمه‌تگوزاریه. وه‌ختێک خه‌ڵکى شوێنێک هه‌ست بهنادادپهروهى ده‌که‌ن له‌دابه‌شکردنى ماف و خزمه‌تگوزاریدا، هه‌ڵوێست وه‌رئه‌گرێت و توڕه ئه‌بێت. سلێمانى پێویستى بهئهتێنشنه، پێویستى بهلالێکردنهوه هه‌یه، ئه‌م دۆخه‌ش ئه‌م هه‌سته دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى داموده‌زگاکانى هه‌رێم بۆ هه‌ولێر دروست بوو له‌دواى که‌وتنى حزبى به‌عس، تاڵه‌بانى له2004 به‌دواوه قبوڵى کرد که‌کۆى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت به‌په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه له‌سلێمانیه‌وه بچێته هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش له‌ژێر تایتڵى یه‌کگرتنه‌وه‌ى دوو ئیداره‌یی، ئه‌مه‌ش به‌خۆیه‌وه قونسوڵخانه و کۆمپانیاو سه‌دان به‌رژه‌وه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ولێر کێش کرد و سلێمانى فه‌رامۆشکرد. ئه‌وه له‌کاتێکدا که خه‌سڵه‌ت و ڕوخساره‌کانى دووئیدارهى له‌واقعدا ماوه‌و وه‌ک خۆیه‌تی. خه‌ڵکى سلێمانى ده‌یه‌وێت پارتى دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکا، هه‌ڵبه‌ت پارتى وه‌ک ڕه‌مزى ده‌سته‌ڵات. خاڵێکى تر‌ى بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندى به‌سروشتى ناوچه‌ی پارتیه‌وه‌یه، پارتى واده‌رده‌که‌وێت که پڕۆژه‌ى بارزانیه‌کان بێت بۆ کورد، سه‌رکرده باڵاکانى پارتى خه‌ڵکى ناوچه‌ى سلێمانى نین، کاربه‌ده‌سته به‌هێزه‌کانى ئه‌م حزبه قوڵایى کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ناوچه‌ى سلێمانیدا نیه، بۆیه خه‌ڵکى ناوچه‌که به‌گشتى هه‌ست بهوهلائى کۆمه‌ڵایه‌تى و ناوچه‌یى ناکه‌ن بۆ حزبه‌که. پارتى چى ده‌وێت له‌سلێمانی؟ ویستى پارتى له‌خه‌ڵکى سلێمانى و ویستى خه‌ڵکى سلێمانى لهپارتى گرێدراوى یه‌کترن.. پارتى وه‌لائى ئه‌وێت، پشتیوانى و ده‌نگى ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌م ویسته ده‌بێت پرۆسه بێت، بازنه‌ى به‌خشین و وه‌رگرتن بێت، ناکرێت داواى وه‌لائ بکه‌ى بێ ئه‌وه‌ى ماف و خزمه‌تگوزارى و ئازادى بده‌یت، بێ ئه‌وه‌ى قوڵایى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ناو پڕۆسه‌ى بڕیاردا بۆ ته‌ئمین نه‌که‌یت، بێ ئه‌وه‌ى رۆڵه‌کانى ئه‌وشاره نه‌خه‌یته پۆستى حه‌قیقیه‌وه... من ناڵێم حزبه‌کانى تر ماف و ئازادى و خزمه‌تگوزارى لهپارتى باشتر ده‌ده‌ن، نه‌خێر.. ڕه‌نگه پارتى خزمه‌تگوزار تربێت له‌زۆربه‌ى حزبه‌کان.. به‌ڵام دوورکه‌وتنه‌وه‌ى قیاده‌ى پارتى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى شارى سلێمانى پرۆسه‌یه‌کى دورودرێژه و بههێمن هه‌ورامى کۆتایى نایه‌ت. عەدنان عوسمان: نەخشەی ئەم چوار ساڵە لەلایەن پارتیەوە دەکێشرێت ئەوەی ئەگوزەرێت هەمان ئەوەیە کە لە 2005ەوە بە موبارەکەی رەحمەتی جەلال تاڵەبانی لە کوردستاندا چەسپێنراوە. لەو ساڵەوەو لە پێناو بون بە سەرۆک کۆماری عێراق، تاڵەبانی دەسەڵاتی هەرێمی تەسلیم بە بنەماڵەی بارزانی کرد. پارتی بە کەڵک وەرگرتن لەو پێگانە بەردەوام هەیمەنەو رێژەی کورسی خۆی زیادکردوە. ئەوەی ئێستاش چنینەوەی ئەوەیە کە خودی سەرکردایەتی یەکێتی چاندیان. گۆڕانێکی گەورە روی نەداوە، تەنها جۆرێکە لە خۆرێکخستنەوەی بنەماڵە بۆ قۆناغی دوای بارزانی باوک، دەنا دەسەڵاتە فعلیەکان هەر وەک خۆی و لە ٢٠٠٥ تا ئێستا وەک خۆی ماوە. زۆر بەزەحمەتی ئەزانم هێزەکانی سلێمانی تازە بتوانن هاوسەنگی هێز بگێڕنەوە، یەکێتی ئەوەندە لە خەمی کڕینی ئەم کادر و ئەو هەڵسوڕاوی گۆڕانە ئەوەندە لە خەمی پێگەی خۆی نیە لە پایتەختدا. نەخشەی ئەم چوار ساڵە لەلایەن پارتیەوە دەکێشرێت، پێشتریش و هەر لە 2005ەوە هەر واهاتوە. بەڵام ئەوە کۆتایی یاریەکە نیە، پێم وابێت سەرەتای قۆناغ و شێوازی تری بەرەنگاریە. هێزەکان، چ ئەوانەی ئێستا گەر ئیرادەیان هەبێت، یا ئەوانەی دروست ئەبن، ئەتوانن کار لەسەر پرسی ریفۆرم و دامەزراوەو لامەرکەزیەت بکەن و قۆناغی ململانێی جەلالی و مەلایی تێپەڕێنن و بە روئیایەکی ترەوە دەست بکەن بە خەباتێکی بەرفراوان. هەلبژاردنەکانی ئەم دواییە حەجمی هەمو حزبەکانی دەرخست و دەرکەوت نارەزایەتی لە سیستەمی حزبی و حوکمڕانی لە هەرێمدا لە نیوە بەرەو سەرەوە هەڵئەکشێت. ئەمەش سەرەتای هیواو ئاسۆی قۆناغێکی نوێیە..سلێمانی و ناوچەکانی تریش ئەتوانن ئەو خەباتە بەرەو دامەزراوەیی و لامەرکەزی و کۆتایی هێنانی قۆرخکاری حزبی تەقلیدی، برەو پێبدەن. کاژاو جەمال: پێموانیه گۆڕینی بارزانی باوک بۆ کوڕ، شتێک بگۆڕێت هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه زیاتر به‌و کوده‌تا ئارام و نێوخویی و خێزانیانه ده‌کات که پێشتر مه‌لیک حسێنی هاشمی له ئه‌رده‌ن و شا سه‌لمان له سعودیه له پێناو کوڕه‌کانیان ئه‌نجامیاندا، ئه‌م ئاڵوگۆره نێوخۆیانه‌ی نێو پارتیش ده‌بێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چاوی لێبکرێت و سه‌یر بکرێت. چونکه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م هه‌نگاوه په‌راوێزخستنی نێچیرڤان بارزانی و هێنانه پێشه‌وه‌ی بارزانی کوڕه. هه‌رچه‌نده بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌میشه ده‌یانه‌وێت وا خۆیان نیشان بده‌ن که ئه‌مان جیاوازن له بنه‌ماڵه‌کان و دهسهڵاتمهدارانی ناوچه‌که، به‌ڵام مێژوو و پێکهاته‌ی بنه‌ماڵه‌که ( که خودی حزبه‌که‌شه) ناتوانێت ده‌رئه‌نجامێکی ئارامترو جیاوازتری هه‌بێت له‌وه‌ی که ئێستا ڕوده‌دات. هه‌ڵبه‌ته هیچ چاوه‌ڕوانیه‌ک له حزبه‌کان نییه ( مه‌به‌ست زیاتر له یه‌کیتی و گۆڕانه) که هه‌ڵوێستێکی جدیان له به‌رانبه‌ر ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌دا هه‌بێت، چونکه زۆر ده‌مێکه ئه‌م حزبانه ئه‌م دۆخه‌یان قبوڵکردوه‌و شانیان خستۆته ژێری، پێشموانیه بۆ ئه‌وان گۆڕینی بارزانی باوک بۆ کوڕ، شتێک له هه‌لومه‌رجه‌که ئاڵوگۆڕ بکات بگره بۆ هه‌ندێکیان ڕه‌نگه مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بارزانی کوڕدا ئاسانتر بێت! بۆیه پێویسته خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆیان جیا ڕابگرن له‌م حزبانه، که ئه‌ویش بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی ناشه‌رعی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ڕیگه نه‌دان به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پۆسته له په‌رله‌مانێکی نا شه‌رعی و بانگه‌وازکردن بۆ هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خته و خۆ ئاماده‌کردن بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له ڕێگای به‌ره‌یه‌کی نوێی ئازادیخوازه‌وه. شۆڕش خالید: واده‌رناکه‌وێت پارتى بتوانێت هیچ بۆ سلێمانى بکات، یان بیه‌وێت بیکات ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگى پارتى بکه‌یت له پارێزگاى سلێمانی، تێئه‌گه‌یت له‌وه‌ى سلێمانى بڕواى به رێباز و به‌رنامه‌ى پارتى نییه تاوه‌کو بڵێین چى له پارتى ده‌وێت! له‌دواى ساڵى 1992ه‌وه ده‌یان هه‌ڵبژاردنى جۆراوجۆر کراوه، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌ندیکاو رێکخراوه‌کان، به‌رده‌وام له سلێمانى پارتى ده‌نگى چواره‌م و پێنجه‌مى هه‌بووه، ده‌نگده‌رى سلێمانى چه‌ندین حزبیان تاقیکردۆته‌وه، رهدفعلى جۆراوجۆریان به‌رامبه‌ر ئه‌و حزبانه هه‌بووه که له‌سلێمانى خاوه‌نى جه‌ماوه‌رێکى زۆربون، به‌ڵام هه‌ر پارتییان تاقینه‌کرده‌وه، ئه‌مه پێمان ئه‌ڵێ سلێمانى پارتى نه‌ویستوه، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌ک رێبازى بارزانیى و پارتى ره‌تکراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى وتارى توندتربێت دژى ئه‌و حزبه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک رهفزى بکات، ئه‌وه ده‌نگى باش ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش وازحه سروشتى سلێمانى ئازادى بیروڕاو راده‌ربڕینى فراوانى ده‌وێت، ده‌یه‌وێت به‌ئازادى بێته سه‌رشه‌قام و داواى مافه‌کانى بکات، نایه‌وێت تۆ هاى لایڤ بژیت و ئه‌ویش موچه‌ى نه‌بێت، که ئه‌مه لاى پارتى و به‌رنامه‌که‌یدا بونى نییه. بۆیه به‌بینینى من پرسیاره‌که رێک ده‌بێت ئه‌وه بێت پارتى چى بۆ سلێمانى ده‌کات؟ ئایا له بنه‌ڕه‌تدا سلێمانى لاى گرنگه و چۆن؟ ئایا سلێمانى ده‌وێت به‌و سروشته‌ى که هه‌یه‌تی؟ ئه‌مه پرسیارێکه 27 ساڵه وه‌ڵامه‌که‌ى نه‌خێره؟ ئه‌ى ئاینده؟ ئه‌وه پرسیارێکه مه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ى هه‌ر لاى پارتى بێت. بۆ مه‌سرور بارزانى ئه‌و گۆڕانکارییه له‌به‌ر دوو شت زۆر گرنگه، که ئه‌و چانسه به‌و شێوه‌یه یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى نه‌بووه، یه‌که‌م: دواى ئه‌وه دێت رۆڵى مه‌سعود بارزانى دواى ریفراندۆم به‌ره‌و کۆتاییهاتن ده‌ڕوا، بۆیه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ئێستا کاتى راده‌ستکردنى «ئه‌مانه‌ته‌که‌یه»، بۆ ئه‌وه‌ش مه‌سرور بارزانى ئاماده‌ده‌کرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م چانسه بۆ نێچیرڤان بارزانیش هاته پێشه‌وه له دواى 16ى ئۆکتۆبه‌رو پێشوازى نێوده‌وڵه‌تیشى لێ‌کرا، به‌ڵام له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا به‌ربه‌ست هه‌بون و به‌مه گه‌یشت که ده‌یبینین. دووه‌م: له‌کاتێکدایه که ئێستا هه‌موو ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چن دۆخى ئابوری باش بێت به‌تایبه‌ت نزیکبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئه‌گه‌رى هه‌یه باشتربێت به‌هۆى به‌غداوه، مه‌سعود بارزانی، مه‌سرورى کوڕى ده‌هێنێته پێشه‌وه و به‌خه‌ڵک ده‌ڵێت «ئه‌مه چاکیدهکات؟» ئه‌مانه هه‌موى ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى مه‌سرور بارزانییه‌وه. ئه‌و دوو ئامۆزایه، هه‌رچه‌نده نێچیرڤان بارزانى به‌هۆى پۆسته‌که‌یه‌وه کراوه‌یى زیاترى هه‌یه، هه‌روه‌ها لێکتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ حزبه کوردییه‌کانى تردا زیاتر هه‌یه‌و توانراوه تاڕاده‌یه‌ک هه‌ندێک ئه‌حزاب بتوانن له‌گه‌ڵیدا ئیشبکه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ى مه‌سرور که وه‌کو که‌سێکى ئه‌منى ره‌ق و وشک ده‌رده‌که‌وێت و ته‌فاهومى که‌متره، به‌ڵام دواجار هه‌ردوکیان ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێده‌که‌ن که بنه‌ماڵه دایده‌نێت و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى چه‌ند ده‌یه‌یه‌که مه‌سعود بارزانى بڕیارده‌رى کۆتاییهتى و ره‌نگه له‌مه‌ودوا ئاڵاکه‌ى بکه‌وێته ده‌ست کوڕه‌که‌ی. واده‌رناکه‌وێت پارتى بتوانێت هیچ بۆ سلێمانى بکات، یان بیه‌وێت بیکات، مه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانى بۆ گۆڕینى ئه‌و وێنه‌یه‌ى له‌سه‌ریه‌تى هه‌وڵ بدات. رکابه‌ره‌کانى مه‌سرور بارزانى له سلێمانى که‌م نین، زۆر زیاترن له‌وانه‌ى روبه‌ڕوى نێچیرڤان بارزانیدا ده‌وه‌ستانه‌وه، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه مه‌سرور بارزانى تاچه‌ند خۆڕاگره به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو فشاره‌ى که له‌به‌رده‌م ده‌رگایه‌تی، به‌تایبه‌ت فشارى شه‌قامى سلێمانى و حزبه رکابه‌ره‌کانی.
وێرای قەدەغەکردنی کۆیلایەتی لەسەرانسەری جیھان، بەڵام ھێشتا کۆیلایەتی لە گرنگترین ئەو کێشانەیە کە بە ناوی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە، بە جۆرێک لەئێستادا، ٤٠ ملیۆن کەس کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن لە سەرانسەری جیھان کۆیلەن. تا ئێستا ھیچ وڵاتێک دەستەواژەی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ'ی بە شێوەیەکی فەرمی نەخستووەتە چوارچێوەی یاساوە، بۆیە لەئێستادا، کۆیلایەتی بە شێوازێکی نوێ بە گرنگترین ئەو کێشانە ھەژمار دەکرێت کە رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە. 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' بە شێوەیەکی بەرچاو لە وڵاتە ھەژارەکان، ھەروەھا ئەو ناوچانەی کە شەڕو پێکدادان تیایدا روودەدات بڵاوبووەتەوە و بەدی دەکرێت. 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' بەو کەسانە دەگوترێت کە توانای رووبەڕووبوونەوەی ھۆکارەکانی وەک ھەڕەشە، توندوتیژی، زۆرەملێ، فریودان و دەستدرێژیکردن-یان نییە. 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' زیاتر لە کەرتەکانی وەک؛ پیشەسازی جلوبەرگ، کانزاکاری، کشتوکاڵ و راوە ماسی بەدی دەکرێت. بۆ نموونە، 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' لە بواری راوە ماسیدا لە تایلاند و لە کەرتی کانزاکاری لە کۆریای باکوور و لە بەرھەمھێنانی کاکاو لە کۆتدیڤوار و لە کەرتی کشتوکاڵ لە بەڕازیل بەدی دەکرێت، ئەمە وێرای کارکردن ماڵی دیپلۆماتکاران لە ئوستڕالیا و لە بواری شووشتنی ئۆتۆمبێل لە بەریتانیا بەدی دەکرێت. لە راپۆرتێک‌دا کە بە ھاوبەشی لە لایەن رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و رێکخراوی بەئازادی رێبکە (Walk Free Foundation) و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە بارەی کۆیلایەتی بۆ ساڵی ٢٠١٨‌دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەئێستادا، ٤٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھان بەدەست 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ'ەوە دەناڵێنن. لە راپۆرتەکەدا ھاتووە کە لەو ژمارەیە لەسەدا ٧١یان ئافرەت و کچن، ئەوانەی دیکە لە رەگەزی نێرینەن، ھەروەھا ژمارەی ئەو کچانەی کە بەزۆرەملێ بە شوودراون گەیشتووەتە ١٥ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس، ژمارەی ئەو کەسانەش کە بەزۆرملێ کاریان پێ دەکرێت گەیشتووەتە ٢٤ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار کەس. بەپێی راپۆرتەکە لەهەر ھەزار کەس لە سەرانسەری جیھاندا، پێنج-یان قوربانی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ'ن. ــ ناوچەی ئاسیا و زەریای ھێمن ناوچەی ئاسیا و زەریای ھێمن کە وڵاتە ھەژارەکان لە جیھان لەخۆ دەگرێت، 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' زیاتر لەو وڵاتانە بەدی دەکرێت، بەجۆرێک کە ژمارەی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' لەو وڵاتانە گەیشتووەتە ٢٥ ملیۆن کەس کە ئەمەش لەسەدا ٦٢ی کۆی گشتی ژمارەی کۆیلەکانە لەسەرانسەری جیھان. رێژەی ئەو کەسانەی کە بە زۆر لەو ناوچەیە کاریان پێ دەکرێت گەیشتووەتە لەسەدا ٦٦ی ئەو ژمارەیە و رێژەی ئەو کچانەی بەزۆرملێ بەشوودراون گەیشتووەتە لەسەدا ٣٤، ھەروەھا ھەریەکە لە کۆریای باکوور، ئەفغانستان و پاکستان لە پێشەوەی ئەو وڵاتانە دێن کە 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ تیایدا بەدی دەکرێن، بەڵام لە رووی زۆری ژمارەی کۆیلایەتییەوە ھەریەکە لە ھیندستان، چین و پاکستان دێن. ــ ئەفریقا بەپێی ئەوەی مەزەندەکراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەفریقا 'کۆیلەی ھاوچەرخ'ن گەیشتووەتە نۆ ملیۆن و دوو ھەزارو ٤٠ کەس کە ئەمەش لەسەدا ٢٣ی کۆی گشتی ژمارەی کۆیلەکانە لە جیھان. رێژەی ئەو کەسانەی کە لەو کیشوەرە بەزۆرەملێ کاریان پێ دەکرێت گەیشتووەتە لەسەدا ٣٧ی ئەو ژمارەیە و رێژەی ئەو کچانەش کە بەزۆرەملێ بەشوودراون گەیشتووەتە لەسەدا ٦٧، ھەرچی ژمارەی ئەو کەسانەیە کە رووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە گەیشتووەتە ٤٠٠ ھەزار کەس. 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' بە شێوەیەکی بەرچاو لە ھەریەکە لە ئێریتریا، بوروندی و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست بڵاوبووەتەوە. ــ ئەمریکا وەک ئەوەی مەزەندە کراوە ٥٠٠ ھەزار کەس لە ھەردوو کیشوەری ئەمریکا باکوور و باشوور رووبەڕووی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' بوونەتەوە کە ئەوەش لەسەدا پێنجی کۆی گشتی ژمارەی کۆیلەکان لە جیھان پێکدەھێنێت. رێژەی ئەو کەسانەی بە زۆر لەو دوو کیشوەرە کاریان پێ دەکرێت گەیشتووەتە لەسەدا ٦٦ی ئەو ژمارەیە و رێژەی ئەو کچانەش بەزۆرملێ بەشوودراون گەیشتووەتە لەسەدا ٣٤ کە زۆرترینان لە ھەردوو وڵاتی ڤێنیزوێلا و کۆماری دۆمینیکانە، بەڵام لە رووی زۆری ژمارەی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' ھەریەکە لە ئەمریکا، بەڕازیل و مەکسیک دێن. ــ ئەورووپا و ئاسیای ناوەڕاست ژمارەی کۆیلایەتی ھاوچەرخ لە ئەورووپا و ئاسیای ناوەڕاست گەیشتووەتە سێ میلۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس کە لەسەدا نۆی کۆی گشتی کۆیلەکانە لە جیھان. لە کاتێکدا رێژەی ئەو کچانەی کە بەزۆرەملێ لەو وڵاتانە بەشوودراون بۆ لەسەدا نۆ ئەو ژمارەیە کەمبوونەتەوە، بەڵام رێژەی ئەو کەسانەی کە بەزۆرەملێ لەو وڵاتانە کاریان پێ دەکرێت بەرزبووتەوە و گەیشتووەتە لەسەدا ٩١، ھەروەھا رێژەی دەستدرێژکردن لەو وڵاتە گەیشتووەتە لەسەدا ١٤. لە رووی رێژەی بڵاوبوونەوەی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ'، ھەریەکە لە بیلاڕووسیا، تورکمانستان و کۆماری مەقدونیا لە پێشەوە دێن. ــ وڵاتانی عەرەبی ژمارەی 'کۆلایەتی ھاوچەرخ' لە وڵاتانی عەرەبی گەیشتووەتە، ٥٢٩ ھەزار کەس کە ئەمەش لەسەدا یەکی کۆی گشتی ژمارەی کۆیلەکانە لە جیھان. 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' لە ١١ وڵاتی عەرەبی بڵاوبوونەتەوە لەوانە، عومان، سووریا، یەمەن و ئیمارات کە بەڕێژەی لەسەدا ٦٧ی و ژمارەیە لەو وڵاتانە بەزۆرەملێ کاریان پێ دەکرێت و رێژەی ئەو کچانەش کە لەو وڵاتانە بەزۆرەملێ بەشوودراون گەیشتووەتە، لەسەدا ٣٣ی ئەو ژمارەیە. لە لایەکی دیکەوە رێژەی 'کۆیلایەتی ھاوچەرخ' تەنھا لە سووریا، عێراق و یەمەن کە دانیشتوانیان بەدەست شەڕو پێکدادانەوە دەناڵێنن گەیشتووەتە، لەسەدا ٧٦. ــ رۆژی جیھانی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤، رەشنووسی پڕۆژە بڕیارێکی پەسەندکرد کە بنبڕکردنی کردە کە دەچنە خانەی کۆیلایەتییەو وەک؛ بازرگانیکردن بە مرۆڤ، دەستدرێژکردن، بەزۆرەملێ کارپێکردنی منداڵان، بەزۆرەملێ بەشوودانی کچان. ھەر بەپێی بڕیارەکە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو رۆژەی بە رۆژی جیھانی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی لە جیھان ناساند. AA
هاوڵاتی بەهۆی باران بارینی بەخوڕ کە ماوەی چەند کاتژمێرێکە شاری هەولێری گرتووەتەوە لافاو دروستبوو و نهۆمی یەکەمی شوقەکانی گەڕەکی شەهیدان کە دەکەوێتە تەنیشت بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ژێرئاو کەوت. بەگوتەی شاهێدحاڵەکان لە شوێنی رووداوەکە، لافاوەکە بەهۆی رووخانی پردێکەوە روویداوە کە لە ناحیەی دارەتوو سەر بە قەزای دەشتی هەولێر بۆ گلدانەوەی ئاو دروستکراوە. شاهێدحاڵەکان دەڵێن رووخانی ئەو پردە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە گەڕەکی شەهیدان. دەشڵێن نهۆمی یەکەمی شوقەکانی ئەو گەڕەکە ژێرئاو کەوتوون و هاوکات ئاوەکە پەڕیوەتەوە بۆ بەشێک لە خانووەکانی هەمان گەڕەک.