هاوڵاتی، ئه‌حمه‌د فارس له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌خێوکردنى ماسى به‌پێى بهدۆنمه، واته ئه‌و رووبه‌ره‌ى کهماسى تیا به‌خێوده‌کرێت، له‌هه‌ر دۆنمێکدا ده‌بێت هەزار تا 1250 په‌نجه‌ماسى تێبکرێت. شارۆچکەت تەقتەق یەکێک لەو شوێنانەیە کەزۆرترین ماسی تیدا بەرهەمدەهێنرێت. باشترین جۆرى پهنجهماسیش له‌کوردستان جۆرى (کارب)ه. ئه‌و جۆره ماسیه چه‌ند پله‌ى گه‌رمى به‌رزتر بێت باشتر گه‌شه‌ده‌کات، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌زستاندا گه‌شه‌ناکات و وه‌زنى داده‌به‌زێت، ئه‌و پهنجهماسیانه له‌مانگى سێ به‌دواوه لهحهوزهکان ئه‌کرێت و له‌مانگى 11و 12 پێده‌گات و کاتى فرۆشتنى دێت. هیوا جه‌عفه‌ر ته‌مه‌ن 32 ساڵ، خاوه‌نى (10) حه‌وزى به‌خێوکردنى ماسییه، ساڵانه زیاتر له 30ته‌ن ماسى به‌رهه‌مده‌هێنێت، کڕیارهکانیشى هى شاره‌کانى (دهۆک، هه‌ولێرو سلێمانى)ن. هیوا به هاوڵاتی راگه‌یاند « داوکارین له‌حکومه‌ت په‌نجه‌ماسى ئه‌مریکی و عهلهفیشمان به‌نرخێکى هه‌رزان بۆ دابینبکات و کاره‌باشمان وه‌کو پێشوترى لێبکرێته‌وه«. ئه‌وه‌ى هیواو هاوپیشه‌کانى نیگه‌ران کردووه، هاتنى ئه‌و لێشاوه زۆره‌ى ماسییه له‌کاتى پێگه‌یشتنى ماسیه‌کانى ئه‌وان و رێگه‌ى پێده‌درێت بێنه هه‌رێمى کوردستانه‌وه. هیوا جه‌عفه‌ر وتى «کاتێک ماسییه‌کانی ئێمه ئاماده‌ى فرۆشتن ده‌بن، ڕێگه به‌هاتنى ماسى داقوق ئه‌درێت، ئه‌مه‌ش وا ئه‌کات نرخى ماسى ئێمه دابه‌زێت، چونکه هى ئه‌وان هه‌رزانتره، ئاویان به‌لاشه و کاره‌بای به‌رده‌وامیشیان هه‌یه« ته‌قته‌ق ناحیهیەکى بچووکه‌و له‌ڕوى ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زاى کۆیه‌یه له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، جگه‌له‌وه‌ى ساڵانه له‌وه‌رزى به‌هارو هاویندا هه‌زاران گه‌شتیار به‌مه‌به‌ستى گه‌شتکردن ڕووى تێده‌که‌ن کهشوههواکهشى له‌باره بۆ به‌خێوکردنى ماسى و له‌ئێستاشدا به‌سه‌دان حه‌وزى ماسى به‌خێوکردنى لێیه‌و به‌شێکى زۆرى پێداویستییه‌کانى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان پڕده‌کاته‌وه. سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ى ئه‌و خاوه‌ن حه‌وزى ماسییانه، به‌ڕێوه‌به‌رى کشتوکاڵى ته‌قته‌ق هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌کات، رێگرتن له‌هاتنى ماسى داقوق له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نیه، به‌ڵکو له‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌ته. خه‌یڕوڵا ته‌قته‌قى، به‌ڕێوه‌به‌رى کشتوکاڵى ته‌قه‌ته‌ق به هاوڵاتى ڕایگه‌یاند «ئێمه خاوه‌نى زۆرترین حه‌وزى ماسى بهخێوکردنین له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و زۆرترین به‌رهه‌میشمان هه‌یه، ئه‌توانم بڵێم له‌ئێستادا زیاتر له 700 حه‌وزى ماسى به‌خێوکردن له‌سنورى ناحیه‌که‌مان هه‌یه«. وتیشى «به‌داخه‌وه تاوه‌کو ئێستا ته‌نها ڕێژه‌یه‌کى زۆر که‌م حه‌وزى ماسى مۆڵه‌تیان لاى ئێمه هه‌یه ئه‌وانى تر هه‌مویان به‌ده‌ر لهڕێنمایهکانى ئێمه حه‌وزیان دروست کردوه بێ مۆڵه‌تن، هه‌وڵیشمان داوه کێشه‌ى ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان چاره‌سه‌ربکه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا بێ ئه‌نجام بووه « له ئێستادا یه‌کێک له کێشه‌ى ئه‌و خاوه‌ن حه‌وزى ماسییانه، نه‌بوونى عهلهفه بۆ ماسییه‌کانیان به‌وته‌ى خۆیان عه‌له‌ف زۆرگرانهو حکومه‌تیش دابین کردنى نییه. خاوه‌ن حه‌زى ماسییه‌کان ئئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، له‌ئێستادا عه‌له‌ف ته‌نى به (565) دۆلاره ههرماسیهک بڕى (5کگم) (عه‌له‌ف) ئه‌خوات تاکاتى فرۆشتنى دێت، واته بۆ هه‌ر دۆنمێک (5)ته‌ن عه‌له‌فی پێویسته، ئێستا هه‌ر ته‌نێک عه‌له‌ف به‌راورد به‌ساڵى رابردوو 75 دۆلارى چووه‌ته‌سه‌ر. به‌ڕێوه‌به‌رى کشتوکاڵى ته‌قه‌ته‌ق له باره‌یه‌وه وتى «له‌ئێستادا هیچمان بۆیان پێناکرێت و ناتوانین عه‌له‌فیان پێبده‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ هیچ په‌نجه ماسییهکیشمان بۆنه‌هاتووه تا دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ریان دا». ته‌نها له ناحیه‌ى ته‌قته‌قى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر (700) حه‌وزى به‌خێوکردنى ماسى هه‌یه‌و به‌رهه‌مه‌کانیان ره‌وانه‌ى هه‌ولێر و شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆى چه‌ند کێشه‌یه‌که‌وه که رووبه‌ڕووى خاوه‌ن حه‌وزى ماسییه‌کان بوونه‌ته‌وه، تووشى زه‌ره‌ر هاتوون. به وته‌ى ئه‌و خاوه‌ن حه‌وزى ماسییانه له ئێستادا به‌هۆى گرفتى عه‌له‌ف و کاره‌با و پێنه‌دانى په‌نجه ماسى له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌و هاتنى ماسى له داقوقه‌وه، کێشه‌ى بۆ خاوه‌ن حه‌وزى ماسییه‌کان درووستکردووه‌و داواده‌که‌ن حکومه‌ت هاوکارییان بکات و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکات. هیمداد عه‌لى حاجی ته‌مه‌ن 30ساڵه خاوه‌نى سێ حه‌وزى به‌خێوکردنى ماسییهو ماوه‌ى 10 ساڵه سه‌رقاڵى ماسى به‌خێوکردنه به‌هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «ئێمه به‌چکه ماسیمان لهحلهوه بۆدێت، چونکه هى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هۆرمۆنى (چینی) پیدراوە له‌جیاتى هۆڕمۆنى ئه‌مریکى، باش و خڕ ده‌رناچێت به‌ڵام هى حله هۆڕمۆنى ئه‌مریکیه«. وتیشى «من له‌سێ حه‌وزه‌که‌ى خۆمدا ساڵانه تا 10ته‌ن زیاتر ماسى به‌رهه‌م دێت، ئێمه‌ش ماسییه‌کان ده‌ده‌ینه عه‌لوه‌ى هه‌ولێر، ئه‌وانیش به‌سه‌ر چێشتخانه‌کان و ماسى فرۆشه‌کان دابه‌شى ده‌که‌ن». هیمدا عه‌لى ره‌خنه‌ى ئه‌وه ده‌گرێت، که ئێستا خەرجی گران بووه‌و ئه‌و پاره‌ى سه‌رفى ده‌که‌ن بۆیان دهرناهێنێتهوهو ئه‌و وتى «ئه‌گه‌ر حسابى مه‌سروفاتى خۆمان بکه‌ین له‌ئێستادا زه‌ره‌رمانه، چونکه کاره‌با زۆر گران ده‌که‌وێت له سه‌رمان و عه‌له‌فیش بۆ ماسییه‌کان زۆر گرانه .»
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی ئه‌ندامانی گروپێكی سەر داعشی بڵاوكرده‌وه كه به‌وته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه، “دەستیان لەهێرشەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێردا هەبووە”. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه “پیلاندانەرو جێبەجێکارانی ئەم گروپە تیرۆریستییە لەپێنج ئەندامی سەرەکی پێکهاتون کە بریتین لەعەبدولڕەحمان رەحیم قادر، بیلال سلێمان عەبدولڕەحمان، رەهێڵ محەممەد رۆستەم ناسراو بەعەلی، محەممەد جەبارو محەممەد شێرزاد.” بەپێی دانپێدانانەکانیان کە لەگەڵ ئەم راگەیێندراوە بڵاودەکرێتەوە، هاوکارو هاندەری پێشوەختەی ئەم گروپە ئیسماعیل نەجمەدین ئیسماعیل، ناسراو بەمەلا ئیسماعیل سوسەیی بووە کە لەساڵی 2014وە پەیوەندی بەداعشەوە کردووەو دوجار بەیعەتی داوە. تۆماریی دەنگی بۆ سەرکردەی داعش ناردووەو ئامادەیی خۆی بۆ هەر کارێک دەربڕیوە. هەروەها زانیاریی سیخوڕی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە داوەتە داعش. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگه‌یاندووه، “دوایین کاری تیرۆریست ئیسماعیل سوسەیی، دابینکردنی چەکو پارەو پێداویستیی بووە بۆ گروپی ئەنجامدەری کردەوە تیرۆریستییەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، بەڵام ئیسماعیل سوسەیی لەرێکەوتی 3-7-2018 بەبڕیاری دادوەرو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە، بەبەڵگەی داعشبونی دەستگیرکراو دەست بەسەر چەکو جبەخانەکەیدا گیرا”. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: راگەیاندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دوای پەلامارە تیرۆریستیەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر لە رێکەوتی 23/7/2018 دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش بەرەنگاری تیرۆریستان بوونەوە و لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەرسێ تیرۆریستی هێرشبەر کوژران، تیمەکانی چاودێری و بەدواداچوونیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و سەرئەنجام ئەندامانی تری گروپەکە دەستگیرکران. پیلاندانەر و جێبەجێکارانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە پێنج ئەندامی سەرەکی پێکهاتووە، کە بریتین لە (عبدالرحمن رحیم قادر، بلال سلیمان عبدالرحمن، رەهێل محمد روستم ناسراو بە علی، محمد جبار و محمد شیرزاد). بەپێی دانپێدانانەکانیان کە لەگەڵ ئەم راگەیاندراوەدا بڵاوکراوەتەوە، هاوکار و هاندەری پێشوەختەی ئەم گروپە (اسماعیل نجم ا‌لدین اسماعیل) ناسراو بە “مەلا ئیسماعیل سوسەیی” بووە کە لە ساڵی 2014ــەوە پەیوەندی کردووە بە داعشەوە و دووجار بەیعەتی داوە، تۆماری دەنگی بۆ سەرکردەی داعش ناردووە و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو کارێک دەربڕیووە، هەروەها زانیاری سیخوڕی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە داوەتە داعش. دوایین کاری تیرۆریست (ئیسماعیل سوسەیی) دابینکردنی چەک و پارە و پێداویستی بووە بۆ گروپی ئەنجامدەری کردە تیرۆریستیەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، بەڵام ئیسماعیل سوسەیی لە رێکەوتی 3/7/2018 بە بڕیاری دادوەر و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە، بە بەڵگەی داعشبوونی دەستگیرکرا و دەست بەسەر چەک و جبەخانەکەیدا گیرا. ئەم گروپە لە رێگەی چەند کەسێکی توندڕەوەوە و لەژێر پەردەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، پەرەیان بە بیری توندڕۆیی داوە، پیلانی کردەی تیرۆریستیان داناوە. یەکێک لە ئەندامانی گروپەکە تیرۆریست (محمد شیرزاد)ــە و لە 2015 بە بەڵگەی داعشبوونی بۆ ماوەی ساڵێک بە بڕیاری دادگا حوکم دراوە، بەڵام دوای ئازادبوونی دووبارە پەیوەندی بە داعشەوە کردوەتەوە و لەو کردە تیرۆریستیەدا بەشدار بووە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی کارمەندێکی پارێزگا و برینداربوونی چەند کارمەندێکی هێزە ئەمنیەکان. سوپاسی هاوکاری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین، لە هاوکاری بەردەوامیان بۆ دەزگا ئەمنیەکان، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە، دەزگاکانمان بەردەوام دەبن لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان، بۆ سەلامەتی و پارێزراوی سەر و ماڵی هاوڵاتیان. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 2/8/2018
سه‌روه‌ر خه‌لیل وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق، بڕیاری داوە زەویە کشتوکاڵییه‌کان له‌خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانیان بسه‌ندرێنه‌وه و بدرێنە عەرەبەکان، هاوشێوەی بڕیارەکانی حکومەتی پیشووی بەعس کە کوردی دەردەکرو عەرەبی لە شوێنەکانیان دادەنا. له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا ته‌واوی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی پارێزگای که‌رکوک له‌خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانیان سهندرانهوهو له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌کانی نه‌وت و دارایی و به‌رگری تۆماکران و دواتر به‌گرێبه‌ستی کشتوکاڵی درێژخایه‌ن درانه عه‌ره‌به هاورده‌کان. دواتر لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠دا زەویەکان درانەوە بە کورد، بەڵام دیسانەوە هەوڵی وەرگرتنەوەیان دەدرێت. به‌پێی کۆنوسی کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق که وه‌ک رێنمایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی پارێزگاکه کراوه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی، تێیدا داوای یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی کیشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکات. زوهێر عه‌لی، له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی که‌رکوکی وه‌رگرتووه ده‌ڵێت «ئێمه داوامان کرد که چاره‌نوسی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان یه‌کلایی بکرێنه‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌و لیژنه‌یه له‌به‌غداوه پێکهات و ئێستاش داوای روونکردنه‌وه‌مان کردووه له‌باره‌ی هه‌ندێک له‌بڕگه‌کانی ئه‌و رێنماییانه‌و چاوه‌ڕوانین وه‌ڵاممان بدرێته‌وه«. فازڵ عه‌لى، ته‌مه‌ن 65 ساڵ، یه‌کێکه له‌و جوتیاره کوردانه‌ی له‌دوای ساڵی 2003وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی و تائێستا به‌رده‌وامه له‌کاری جوتیاری کردن، به‌ڵام ئه‌و ئێستا نیگه‌رانه له‌وه‌ی که جارێکی تر هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌کانی ده‌درێت. فازڵ به راگه‌یاند «ئێمه له‌ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه گونده‌کانمان چۆڵکران و حکومه‌تی به‌عس زه‌وییه‌کانی لێ داگیرکردین به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو وه‌ربگرین، ئێستا که گه‌ڕاوینه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وییه‌کانمان، جارێکی‌تر هه‌وڵده‌درێت لێمان داگیر بکه‌نه‌وه«. کۆی ئه‌و زه‌وییه کشتوکاڵییانه‌ی له‌خاوه‌نه کورد و تورکمانه‌کانیان وه‌رگیراونه‌ته‌وه، نزیکه‌ی ملیۆنێک و دوو سه‌د هه‌زار دۆنم زه‌وییه که پێنج هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجا گرێبه‌ستیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه و دهکەونه سنووری زۆربه‌ی قه‌زاو ناحییه‌کانی که‌رکوک. مه‌هدی موباره‌ک بەڕێوەبەری پیشووی کشتوکاڵی کەرکوک ده‌ڵێت «ئێمه له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه‌ی باڵای مادده‌ی 140 ئه‌و گرێبه‌ستانه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له‌کۆی 3000 عه‌ره‌بی هاورده که داوای قه‌ره‌بوویان کردبوو، به‌شێکیان قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه، دواتریش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ساڵی 2012 بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی لیژنه‌ی کاروباری باکور، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێکی زۆر له‌گه‌ڵیاندا وه‌زاره‌تی داد ئه‌و بڕیارانه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه«. لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک که ئێستا لیسته‌که‌ی له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌دان، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و بابه‌ته له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی که‌رکوکه‌وه جوڵێنراوه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که به‌پێی مادده‌ی 20ی یاسای ناکۆکییه موڵکدارییهکانی ژماره 13ی ساڵی 2010 و بڕیاری ژماره 4ی ساڵی 2007ی لیژنه‌ی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 و بڕیاری ژماره 29ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ته‌واوی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و لیژنه‌ی شئونی شیمال سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان و به‌خشینیان به‌عه‌ره‌بی هاورده هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه. هه‌وڵدانی به‌شێک له‌عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوک و عه‌ره‌به هاورده‌کان بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته کشتوکاڵییه‌کانیان له‌کاتێکدایه که له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2017وه هێزه کوردییه‌کان له‌و شاره له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماون و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی شاره‌که که‌وتووه‌ته ده‌ستی عه‌ره‌به‌وه. عه‌سکه‌ری ده‌ڵێت «ئه‌و بڕیارانه‌ی که لیژنه‌که‌ی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ پشتی پێبه‌ستوون بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و لیژنه‌ی شئونی شیمالن که پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140وه ههڵوهشێنراونهتهوهو زه‌وییه‌کان بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانیان گێڕدراونه‌ته‌وه«. هه‌رچی مه‌هدی موباره‌که، پێیوایه که «ئه‌و کۆنوسه پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 140ه و بڕیاره‌کانیش دراون به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی که‌رکوک بکرێت و دیراسه‌ی دۆخی پارێزگاکه بکه‌ن و له‌واقیع و کێشه و گرفته‌کانی که‌رکوک تێبگه‌ن، من پێموایه ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێبه‌جێ ناکرێت چونکه کێشه‌یه‌کی زۆر بۆ کورد و تورکمانی شاره‌که دروست ده‌کات و جگه له‌نانه‌وه‌ی کێشه هیچ چاره‌سه‌رێکی تێدا نییه«. به‌پێی یه‌کێک له‌بڕگه‌کانی رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ، پێویسته گرێبه‌سته کشتوکاڵییه‌کان ته‌نها بۆ عه‌ره‌به ره‌سه‌نه‌کانی که‌رکوک نوێ بکرێته‌وه و هاووڵاتییه کورد و تورکمانه‌کانیش که زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ده‌توانن له‌دادگاکان سکاڵا تۆمار بکه‌ن. زوهێر ده‌ڵێت «ئێمه نازانین مه‌به‌ست له وشه‌ی عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن چییه، بۆیه داوامان کردووه وه‌زاره‌ت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌مان بۆ روون بکه‌نه‌وه، به‌ڵام پێموابێت ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌بانه‌ش ده‌گرێته‌وه که له‌دوای ساڵی 1970وه له‌که‌رکوک نیشته‌جێن». به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای کشتوکاڵی که‌رکوک ئه‌و زه‌وییانه‌ی پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو ده‌درێن به‌و که‌سانه‌ی گرێبه‌ستیان هه‌یه، ده‌شڵێت «گرێبه‌سته کشتوکاڵییه‌کان پێشتر به‌شێوه‌یه‌کی تاکلایه‌نانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵه‌وه سڕکرابوون، ئێستا ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌به‌غداوه بۆمان دێنه‌وه که نوێکراونه‌ته‌وه«. زوهێر ره‌تیده‌کاته‌وه که بڕیاره‌کانی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 و ئه‌نجومه‌نی بڕیاربن و به‌راسپارده ناویان ده‌بات، به‌وته‌ی ئه‌ویش «ئه‌وانه‌ی باست کردن راسپاردهن و راسپارده‌ش جێبه‌جێناکرێت تاکو رێنمایی پێ ده‌رنه‌چێت». به‌وته‌ی عه‌سکه‌ری ئه‌و پرسه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئاژاوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵبگیرسێنێت، ده‌شڵێت «من پێموایه هه‌وڵه‌کانمان به‌باشی سه‌رده‌گرن به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی کورد یه‌کده‌نگ بێت، به‌پێی قانونیش ناتوانرێت ئه‌و بڕیاره نوێیانه جێبه‌جێ بکرێت». کێشه‌ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی که‌رکوک پرسێکی نوێ نییه‌و له‌دوای روخاندنی رژێمی به‌عسه‌وه چه‌ندین هه‌وڵ دراون به‌ڵام تائێستا هیچ کام له‌هه‌وڵه‌کان سه‌ریان نه‌گرتووه. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌سته‌ی موڵکداری گشتی ساڵی 2005 به پێی مادده‌ی 136 له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق پێکهێنرا و پێنج بنکه و پانزه لیژنه‌ی قه‌زایی له که‌رکوک کرده‌وه و به پێی ڕاپۆرتی ده‌سته‌که‌ش تا 30/6/2012 که ڕێکه‌وتی هه‌ڵپه‌ساردنی کاره‌کانی ده‌سته‌که‌یه له پارێزگای که‌رکوک ژماره‌ی ئه‌و داوایانه‌ی بۆ ده‌سته‌که به‌رزکراونه‌ته‌وه 55890داوایه و سه‌رجه‌م کاروباره‌کانی په‌یوه‌ست به‌م داوایانه ته‌واو کراون. دواتر ده‌سته‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و کێشه‌ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانیش به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی مانه‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ناوه ناوه عه‌ره‌به‌کان که پێشتر رژێمی به‌عس به‌گرێبه‌ست ئه‌و زه‌وییه کشتوکاڵه‌ی پێدابوون، له‌چه‌ندین ناوچه‌ی سنووری پارێزگای که‌رکوک هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی جوتیاره کورده‌کان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردوون. عه‌سکه‌ری ده‌ڵێت «ئه‌و کارانه هه‌وڵی راکان سه‌عید و گروپه‌که‌یه‌تی و ئاژاوه ده‌نێته‌وه‌و له‌کاتی بوونی ناکۆکیدا ئه‌گه‌ری که‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕ و کوشتنی به‌دوادێت». زوهێر جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که «جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیارانه کاتی زۆری پێویست نییه به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌که پێویسته به‌وریاییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین».
یاد قوربانی میدیا فەرمیەکانی ئێران نیگەرانی دەردەبڕن لەکردنەوەی فڕۆکەخانەی سەربازی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان و هەروەها دیاریکردنی کونسوڵی نوێی ئەمریکا لەهەولێر کە شارەزای کاروباری ئێرانە. هەروەها نیگەرانی دەردەبڕن لەسەردانی شاندە سیاسی و بازرگانیەکانی سعودیە بۆ هەرێمی کوردستان و بە هەوڵی زیادکردنی هەژموونی ئەو وڵاتە ناوی دەبەن. چەند میدیایەکی فەرمی باس لەوەدەکەن کەچالاکی و جموجۆڵەکانی ئەمریکاو سعودیە لەهەرێمی کوردستان روو لەزیادبونە، ئەوەش «پەیوەندی دۆستانەی» نێوان ئێران و هەرێم وێراندەکات. ئاژانسی فەرمی «تسنیم» لەبابەتێکی دورودرێژدا بەناونیشانی «تێڕوانینێک لەسەر جموجۆڵەکانی ئەمریکاو سعودیە لەهەرێمی کوردستانی عێراق» باس لەوەدەکات کە ئێران پشت و پەنای کورد بووە لەکارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە. هەروەها باس لەوەدەکات کە لەکارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە میدیای ئێران رۆڵی بەرچاوی هەبووە لەناساندنی دۆسیەکەو هەروەها ئەو وڵاتە چارەسەری بریندارەکانی کردوە لەکاتیکدا میدیای رۆژئاوا بیدەنگی هەڵبژاردوە لەسەر ئەو پرسە لەوکاتەدا. هەروەها رۆژئاواش تۆمەتبار دەکات بەپێدانی چەکی کیمیایی بە سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراق. تەسنیم دەڵێت ئێران هەمیشە بەئیجابیەوە لەکوردی عێراقی روانیوەو دوو کونسوڵی خۆی لەهەولیرو سلێمانی کردۆتەوە، کە رۆڵیان هەبوە لە بەرەوپیشبردنی پەیوەندیەکانی نیوان هەردولا. هەروەها باسی ئەوەدەکات کاتێک داعش نزیکی هەولێر بۆتەوە، ئێران هاوکاری کوردی کردوە لەو مەترسیانە پاراستویەتی، هەروەها دەڵێت مەسعود بارزانی خۆی ئەمەی راگەیاندوە. دەشڵێت ئێران و زۆربەی بەرپرسانی کورد شانازی بەو پەیوەندیانە دەکەن کە لەمێژەوە لەنیوان هەردولا هەیە، بەڵام ئەمریکاو سعودیە « هەوڵی وێرانکردنی دەدەن». لەبەشیکی تری راپۆرتەکەدا تەسنیم باس لەکردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا دەکات لەهەولێر لەگەڵ کردنەوەی فرۆکەخانەیەکی سەربازی ئەمریکا لەهەریر، کە دەڵێت ئەو فرۆکەخانەیە تەنها ٤٠ کیلۆمەتر لەئێرانەوە دوورە. ئەمەش بە «سیخوڕیکرن» دژ بە ئێران ناودەبات. لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا تەسنیم دیاریکردنی کەسێکی شارەزا لە کاروباری ئێران بەکونسوڵی هەولیر بەفشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەزانیت. تەسنیم لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا دەڵێت دوای ئەمریکا سعودیە کوردستان بەکاردێنێت وەکو ئامرازێکی بازرگانی بۆ فراوانکردنی هەژمونی خۆی لەناوچەکە. هەروەها دەڵێت عەرەبستانی سعودی هەولێری بەکارهێناوە وەکو سەنتەرێک بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی لەئاوەدانکردنەوەی موسڵدا. هەروەها ئاژانسی فارس نیوزی فەرمی کەنزیکە لەسوپای پاسدارانی ئێران، دەستبەکاربوونی ستیڤن فاگن لەهەولێر بە نانەوەی «پشێوی» ناودەبات لەسنووری ڕۆژئاوای ئێران. هەروەها دەڵێت کە ئەمەریکا پلانی ئەوەی هەیە نەیارە کوردەکانی ئێران چالاک بکاتەوە کە دژی ئێرانن، ئەمەش دوای ئەوە دێت مستەفا هیجری سکرتیری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران چاوی بە ڤاگن کەوت. لەگەڵ ئابڵۆقەی ئابوری ئەمریکا بۆ سەر ئێران و چڕکردنەوەی هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی هەژمونی ئێران لە ناوچەکە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە لەچەند بەرەیەکی جیاوازەوە هەوڵی لاوازکردنی ئێران دەدات وەک هێزێکی کاریگەر لەناوچەکە؛ هەرێمی کوردستانیش بێبەری نیە لەپلانەکەی ئەمریکا بۆ لێدان لەئێران، لە ئێستادا ستیڤن فاگن وەک کونسوڵی گشتی ئەمریکا دەستنیشانکراوە لەهەولێر و باکگراوندی ئەم کونسوڵە وەک پسپۆڕێکی کاروباری ئێران بۆتە جێی پرسیار‌و ئەمەش لایەنە ئێرانیەکانی نیگەران کردوە. ستیڤن فاگن کە پێشتر بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری ئێران بوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێستا لەجێگای کێن گرۆسی کونسوڵی پێشوو دانراوە لەکونسوڵگەری ئەمریکا لەهەولێر. لەڕاپۆرتێکی مەڵپەڕی ‹ئەل مۆنیتۆر›دا هاتوە کەپێدەچێت دانانی کونسوڵە نوێیەکە بەشێک بێت لەپلانەکانی مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران لەناوچەکە. ئەمە لە وتەکانی مایک پۆمپیۆدا ڕەنگدانەوەی هەیە کە لە نامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دارایی ئەمریکا کە بۆ یەکێتی ئەوروپایان ناردبوو دەڵێت «دەمانەوێت فشاری ئابوری سەخت بخەینە سەر ئێران بە شێوەیەک کە پێشتر ئەزمونیان نەکردبێت تا وا لەئێران دەکەین گۆڕانکاری دیار‌و بەرچاوو درێژخایەن بکەن لە سیاسەتکردنیاندا.» لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دووشەممە کونسوڵە نوێکەی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان لەبەردەم ئاڵای ئەمریکا و عێراق و کوردستاندا خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربونی ڕاگەیاند و وتی «بەجۆشەوە چاوەڕوانم بۆ لەنزیکەوە ئاشنابون بە خەڵکی کوردستان و کلتورو مێژووە فرە دەوڵەمەندەکەی، ئەمریکا و هەرێمی کوردستان پابەندبونێکی درێژخایەنیان پێکەوە هەیەو هەوڵەکانی من بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و خەڵکی کوردستان دەبێت.» ئابڵۆقە ئابوریەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەمانگی پێنجی ئەمساڵەوە دەستیپێکرد دوای ئەوەی ئەمریکا لەڕێککەوتننامەی ئەتۆمی کشایەوە بە هۆکاری ئەوەی ئێران پابەند نەبوە بەڕێکەوتنەکە، ئابڵوقەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران مافی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانی سنوردارکردوەو هاوکات بەڕێنەدانی ئێران بە مامەڵەکردن بە دراوی دۆلاری ئەمریکیەوە وایکردوە ئێران نەتوانێت مامەڵەی بازرگانی نێودەوڵەتی بکات و پارەی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان بدات کە لەو وڵاتە کاردەکەن، تا ئێستاش زۆرێک لەکۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان ئێرانیان جێهێشتوە و دراوی تمەنی ئێرانی تا دێت لەدابەزیندایە. لەڕاپۆرتەکەی ئەلمۆنیتۆردا هاتوە کە وەک بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری ئێران (کە ئۆفیسی لەچەندین وڵاتی جیهاندا هەیە)، کونسوڵە نوێیەکە بەرپرس بوە لەپەرەپێدان و رێکخستن و جێبەجێکردنی ئەجێندای ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران. بەپێی ڕاپۆرتەکە «کارکردنی ستیڤن فایگن لە کوردستانی عێراق گرنگی هەیە بەهۆی هەبونی بارەگای هێزە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکان لەوێ کەدژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران دەجەنگن.» هاوکات فایگن پەیوەندی بە هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردیەکانی ئێرانەوە کردوەو مانگی پێشوو لەگەڵ مستەفا هیجری سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئێران کۆبوەوە، هیجری لە ١١/٦ لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە بانگهێشتی ئەمریکا کراو لەوێ هەفتەیەک مایەوە. کۆبونەوەکە بە یەکەم کۆبونەوەی بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری ئێران و سەرۆکێکی پارتی دیموکراتی ئێران لەقەڵەمدراو دوابەدوای کۆبونەوەکەش پێشمەرگەکانی پارتی دیموکرات هێرشێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا لەهەشتی تەمموزدا لەڕۆژئاوای ئێران و بەوتەی خۆیان نۆ سەربازی پاسداری ئێرانیان کوشتوە. ئەم هەوڵەی ئەمریکا بۆ نزیکبونەوە لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران و دانانی کونسوڵێکی ئێرانناس لە هەرێمی کوردستان حکومەتی ئێرانی دڵگران کردوە. هاوکات هەفتەی ڕابردوو شاندێکی عەرەبستانی سعودی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد‌و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکومەت کۆبونەوە. بەپێی بڵاوکراوەیەکی مەڵپەڕی ئەنجومەنی وەزیران شاندە سعودیەکە لەسەرۆکی ژوری بازرگانی شانشینی سعودیەو باڵیۆزی سعودیە لەعێراق و کونسوڵی گشتیی سعودیە لەهەرێمی کوردستان پێکهاتبون. بەپێی بڵاوکراوەکە هەردوو لایەن باسیان لەپەرەپێدانی پەیوەندی ئابوری و بازرگانی کردوەو جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە «دەکرێت هەرێمی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەم و وەک ناوەندێک بۆ دەستپێکردنی چالاکیی بازرگانی و ئابوری و کار‌و وەبەرهێنان لە هەموو عێراق بەکاربهێندرێت
سازدانى: ئارا ئیبراهیم عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ ئاماژه به‌وه ده‌کات که په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتى سارد‌و سڕه و زه‌مینه گونجاو نیه بۆ کۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا تا گرژییه‌کان هه‌بێت، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که په‌نجا که‌س له‌سه‌ر روداوه‌که‌ى هه‌ولێر ده‌ستگیرکراون و ته‌نها ناوى کادرێکى کۆمه‌ڵ ده‌هێندرێت. عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که دۆسیه‌که‌ى سه‌لیم شوشکهیى کە تۆمەتبارکراوە بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش وه‌ک خۆى ماوه. هاوڵاتی: لە پرسى روداوه‌که‌ى بیناى پارێزگاى هه‌ولێر گرژى که‌وته نێو پارتى و کۆمه‌ڵ، تا ئێستا ئه‌و که‌یسه به‌چى گه‌شتووه؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ماوه‌یه‌که په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى له‌نێو لایه‌نه‌کان سارد‌و سڕه‌و هه‌ندێکیشى به‌قۆناغێکى ئاڵۆزدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و لایەنانهى که جۆرێک له ئۆپۆزسیۆن بونیان هه‌ڵبژاردووه هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و کاتانه له حکومه‌ت به‌شداربوین به حه‌قمان زانیوه دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى بکه‌ین، داکۆکیمان له حوکمڕانى ته‌ندروست کردووه، بۆیه ساردوسڕى که‌وتۆته نێو ئه‌و دوو به‌ره‌یه. جا ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌و براده‌رانه‌ى پارتى و یه‌کێتى ناوه ناوه به‌شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیانداوه پێگه‌ى خۆیان قایمتربکهن به‌ته‌زویر بوبێت به چاوسورکردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه بوبێت، له‌م ئاخیرهشدا ئه‌م دۆسیه هێنرایه پێشه‌وه به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵى ئیسلامى دواى ئه‌و هه‌موو ساختهکاریهى له‌ده‌نگى خه‌ڵک کرا به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان هاتن کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تیان بۆ دروستکردین. ئێمه قه‌ناعه‌تمان به توندوتیژى نییه، کاتى خۆى که کۆمه‌ڵى ئیسلامیمان راگه‌یاند ئه‌وه بوه که سیاسه‌تێکى رونمان له‌کوردستاندا هه‌بێت، بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان و پرسه سیاسییه‌کان، له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر. مه‌سه‌له‌ى مامۆستا سه‌لیم شوشکهیى له‌شوێنى خۆى ماوه‌ته‌وه‌و دادگا فه‌رمانى ئاماده‌بونى له‌دادگا پێکراوه و نه‌چێت ده‌ستگیر ده‌کرێت، ئێستا ئێمه کادرێکمان گیراوه به‌ناوى عه‌بدولحه‌مید له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ى، ئێمه به‌ده‌زگا فه‌رمیه‌کانمان راگه‌یاندووه که کادرى ئێمه‌یه‌و ته‌زکیه‌ى ده‌که‌ین، زوڵم ده‌که‌ن که تۆمه‌تى ناحه‌قى به‌رانبه‌ر بکه‌ن له‌کاتێکدا که 50 که‌سى تر ده‌ستگیرکراوه به‌س ته‌نها باسى کادرهکهى کۆمه‌ڵ ده‌کرێت، له‌نێو 50 که‌س که به‌گومانى روداوه‌که‌ى بیناى پارێزگا ده‌ستگیرکراون بۆ به‌س ناوى کادرێکى ئێمه ده‌هێنرێت، پێیان راگه‌یاندوین که شتێکى ئهوتۆنییه، به‌ڵام وه‌ڵامى ره‌سمیمان وه‌رنه‌گرتووه ته‌حقیقى سه‌ره‌تایى ده‌رکه‌وتوه که کادرهکهى کۆمه‌ڵ په‌یوه‌ندى به‌و که‌سانه‌وه نه‌بووه. هاوڵاتی:ئه‌گه‌ر کێشه له‌نێوان کۆمهڵو پارتى هه‌بێت باس له‌وه ده‌کرێت که ئێوه نێوه‌ندگیرى ده‌که‌ن؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه که‌سمان نێوه‌ندگیریمان نه‌کردووه چونکه من به‌شێکم له‌سه‌رکردایه‌تى کۆمهڵو هه‌مومان یه‌ک سیاسه‌تمان هه‌یه و له‌مامه‌ڵه‌کردن له‌په‌یوه‌ندیکردن یه‌ک قه‌ناعه‌تمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ براده‌رانى پارتى په‌یوه‌ندیمان له ئاستێکى لاوازدایه و سارد‌و سڕه‌و نایشارمه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوین له‌م کوردستانه‌دا بین و په‌یوه‌ندیمان نه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى هه‌رێمدا، به‌داخه‌وه ئێمه له حکومه‌ت بوین زوڵم به‌رانبه‌ر کادیره‌کانمان ده‌کرا و دوکادیرمان گیرا بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ، ناڕه‌حه‌ته قه‌ناعه‌ت به کادرو ئه‌ندامانى خۆت بکه‌ین که بته‌وێ په‌یوه‌ندییه‌کى دروست له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبه بکه‌یت. که له حکومه‌تیش نه‌ماوین ئه‌و هه‌موو ته‌زویره کراوه به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵ کراوه، ئێمه له‌به‌ره‌ى خه‌ڵکى هه‌ژارو مه‌زڵوم بووین مه‌عقوله ته‌نها له‌هه‌ولێر نزیکه‌ى 50 هه‌زار ده‌نگ کهمبکهین له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، یانى هیچ که‌سێک بڕواناکات که ئه‌مه ده‌نگى کۆمه‌ڵ بێت و هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که فێڵ له کۆمه‌ڵ کراوه. هاوڵاتی: مه‌لا ئیسماعیل سوسهیى هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به کۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌وه هه‌بووه؟ عه‌بدولستار مه‌جید:هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به کۆمه‌ڵه‌وه نه‌بوه‌و له ئێمه‌شه‌وه نزیک نه‌بووه. هاوڵاتی : ئه‌گه‌ر به‌به‌ڵگه ئه‌ندامێکى ئێوه په‌یوه‌ندى به‌م روداوه‌ى هه‌ولێر یا ئه‌وه‌ى «پارتى» ده‌یڵێت که په‌یوه‌ندی کادیرێکتان به «داعش»ه‌وه، هه‌بێت چ بریارێک ده‌ده‌ن؟ عه‌بدولستار مه‌جید :ئه‌گه‌ر بهڵگهههبێت و بسه‌لمێندرێت له دادگایه‌کى بێلایه‌نى سه‌ربه‌خۆدا دادگایى بکرێت پارێزه‌رێکى بۆ بگیرێت و حه‌قى به‌رگریکردنى هه‌بێت له‌خۆى، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ریدا ساغبوه‌وه ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵ یه‌ک زه‌ڕه به‌رگرى لێناکه‌ین. هاوڵاتی:پارتى ئێستا قسه له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر ده‌کات که سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى فشارى ده‌سه‌ڵاتدایه بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵ؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه داکۆکى له‌م بابه‌ته ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تى ناڕه‌وا ده‌زانین له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌وه‌ش یه‌کێک له‌و کارانه‌یه که هه‌وڵدانه بۆ عهیبدارکردنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى. هاوڵاتی: پێتانوانیه ئه‌م دۆسیه جیاوازانه که به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵ ده‌جوڵێندرێن گرفتان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان دروست ناکات؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ده‌مه‌وێ هه‌موولایه‌ک دڵنیابکه‌مه‌وه که هه‌موو تۆمه‌تانه‌ى که ده‌کرێن با هه‌موو لایه‌ک بزانن که زۆر بێ باکین و زۆر بێمنهتین ئه‌وه من له هه‌ولێرم ئێمه نه چاواشهکارى نه ساخته‌کاری و فێڵکردن له‌ده‌نگى خه‌ڵک هیچى ئه‌وانه پاشه‌کشه‌مان پێناکات له پرۆژه‌ى چاکسازى پشتگیرى کردن له هاوڵاتیانى هه‌ژارو زوڵملێکراو، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و سورتر ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانمان، ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه نیه که بڕوامان به په‌یوه‌ندى سیاسى نه‌بێت، که‌س هێنده‌ى کۆمه‌ڵ باجى نه‌داوه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانى، بروامان به په‌یوه‌ندى ته‌ندروست هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کاندا که پێکه‌وه هاوکارو خزمه‌تکارى هاوڵاتیانى خۆمان بین. هاوڵاتی: که په‌یوەندى ئێوه‌و پارتى ساردوسڕه ناتوانن کۆببنه‌وه؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵ مه‌رجمان هه‌یه، له‌کاتى ته‌زویرو ساخته‌کارى بته‌وێ ئێمه کۆببینه‌وه ئێمه قه‌ناعه‌تمان پێى نییه و له‌م بارودۆخه زه‌مینه گونجاو نییه بۆ کۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌نێوان ئێمه و پارتیدا بێگومان، ده‌بێت ئه‌م وه‌زعانه ئاسایى بکرێنه‌وه گرژییه‌کان نه‌هێڵدرێت، ئه‌گه‌ر کادرى من تێوه گلاوه با به‌پێى یاسا دادگایى بکرێت و سزاى خۆى وه‌ربگرێت، کۆمه‌ڵى ئیسلامى مافى خۆیه‌تى قه‌ره‌بوى بۆ بکرێته‌وه، به چ بڕیارێک کادرى من تۆمه‌تبار ده‌که‌ی به په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ داعش هه‌بێ له‌کاتێکدا نه ته‌حقیق کراوه نه رونبۆته‌وه. پاشان قسه‌مان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، ئاخر حکومه‌ت به‌م شێوه‌یه به‌رێوه ناچێت، خه‌ڵک حه‌قى ئه‌وه‌ى نیه قسه‌بکات، ده‌بێت ئیش بۆ خه‌ڵک بکرێت و حه‌قى خه‌ڵک بدرێت. هاوڵاتی: ئه‌مه شه‌ڕى سارده له‌نێوان ئێوه‌و پارتیدا، که تۆمه‌تبار ده‌کرێن نزیکن له ئێرانه‌وه‌و دورن له تورکیاوه؟ عه‌بدولستار مه‌جید: لێت ناشارمه‌وه، له زۆر روه‌وه ئه‌گه‌ر وابێت ئێمه خۆمان له تورکیا به نزیکتر ده‌زانین، ئێمه نه له‌به‌ره‌ى ئێران و تورکیاین له به‌ره‌ى حه‌ق و گه‌لین. هاوڵاتی: لیستى به‌ره‌و ئیسلاحى یه‌کگرتو بزوتنه‌وه پێکهێنراوه، ده‌وترێت ئێوه له‌گه‌ڵ لیستى ئیسلامى نه‌بوون؟ عه‌بدولستار مه‌جید : هه‌رگیز لیستى ئیسلامیمان ره‌تنه‌کردۆته‌وه، کاتى خۆى گفتوگۆکان له‌نێوان هه‌رسێ لامان به‌وه گه‌شت زه‌مینه گونجاو نییه لیستێکى به‌و شێوه‌یه دروست بکه‌ین. قۆناغێک هه‌بوه یه‌کگرتوو پێى باش نه‌بوه، قۆناغێک هه‌بووه ئێمه پێمان باش نه‌بوه یان هه‌ردولامان به باشمان نه‌زانیوه لیستى ئیسلامى هه‌بێت، ئه‌وه‌ى ئه‌مدواییه برایانى یه‌کگرتوو قسه‌یان له‌گه‌ڵ من و برایانى تردا کرد داوایانکرد، وتم ئێمه پێمانباشه به‌ڵام کۆمسیۆن سێ رۆژ ماوه‌ى ماوه ئایا به‌م سێ رۆژه ته‌فاهوم ده‌که‌ین، ئێمه قه‌ناعه‌تمان وابوو به‌ره‌یه‌کى فراوانتر دروستبکه‌ین، به‌ره‌ى نیشتمانى و گه‌ل و دژه گه‌نده‌ڵى دروست بکه‌ین، بۆیه به سێ رۆژ فریانەکهوتین و لیسته‌که‌یان پیرۆز بێت و پێمانوتن که ئه‌وه‌مان پێ نه‌فرۆشرێته‌وه و ئیستیفزاف بکرێن که ئه‌مه لیستى ئیسلامییه و ئه‌وه‌ى ئێمه شتێکى تره. لیستى ئیسلامى به‌ته‌نها به کۆمهڵو یه‌کگرتوش دروستنابێت، ده‌بێت بزوتنه‌وه‌و خه‌ڵکى سه‌له‌فى و سۆفى تێدا بێت ئه‌وکات ده‌بێته لیستى ئیسلامى. هاوڵاتی: ئارام قادر له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی وتى «گۆڕان و کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ پێکهێنانى لیستى هاوبه‌ش نه‌بوون» ئێوه قسه‌تان چییه؟ عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه بوین و شاهیدیشم هه‌یه، ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ى که پێى خۆش بوو ئه‌م به‌ره‌یه دروستبکرێت کاک مه‌سعود عه‌بدولخالق بوو لێدوانى رهسمیشم له‌سه‌ردا له‌که‌ناڵى ئاسمانى په‌یام، کاتى خۆى که لیستى نیشتمانمان بۆ که‌رکوک دروستکرد ئێمه‌ى تێدا نه‌بوینایه ئه‌وانى تر رێکنه‌ده‌که‌وتن.
هاوڵاتی، دانێر قه‌ره‌داغى سارا هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌ى بیرناجێتهوه کاتێک چه‌ند ژنێکى عه‌با به‌سه‌ر خۆیان کرد به ماڵیانداو تێر تێر له چاوه‌کانیان ده‌ڕوانى وه‌کو ئه‌وه‌ى بیانه‌وێ شتێک بدرکێنن. سارا هه‌ر ئه‌وه‌نده تێگه‌یشت ژنه‌کان له‌گه‌ڵ دایکیدا که‌ین و به‌ینێکیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌وکاته‌ش ئاوى بۆ هێنان نه‌یزانى مەسهله چیه. که‌دواتر ژنه‌کان هه‌ستان و عه‌باکه‌یان دایه‌وه بهسهرشانیانداو رۆیشتن، سه‌یرێکى تر‌ى سارایان کرده‌وه به زهردهخەنهیهکەوه، ساراش چاوهروانبوو بزانێت چى شتیک رویداوه‌و رویکرده دایکی. سارا ئه‌وکات ته‌مه‌نى ١٧ ساڵ بوو، ده‌ڵێت «دایکم پیى وتم ئیتر چیت ده‌وێت وا گرێی به‌ختت کرایه‌وه! منیش وتم من که‌ی کاتی شوکردنمه... «ئه‌وه‌ی کهبهخهیاڵمدا نه‌ده‌هات شوکردن بوو». تا ئه‌و رۆژه سارا هه‌موو رۆژێکى به ئاسایى بهڕێدهکردو سه‌رقاڵى کارى رۆژانه‌ى خۆى بوو له‌ماڵه‌وه‌و له‌قوتابخانه، به‌ڵام عه‌با بهسەرهکان ژیانیان گۆڕی، ئه‌وان دواتر تارایهکیان بۆ هێنا، ئه‌گه‌رچى تاراکه سپى بوو، به‌ڵام ژیانى ئه‌وى سه‌رتاپا بۆ ره‌شى گۆڕی. ئەوانەی وەکو سارا لە تەمەنیکی کەمدا دەدرێن بە شوو، هەندێکیان دووجاری کێشەو جیابونەوە دەبن، ئەگەرچی بەپێی یاسا نابێت کچ لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵیەوە بەشوو بدرێت، بەڵام هەر یاسا خۆی لە بڕگەیەکدا رێگەی ئاسانکردوە بۆ بەشوودانی کچانی خوار ١٨ ساڵ، کە ساراش یەکێک لەوانە بووە ئەو بڕگەیەی ژیانی گۆڕی. بڕگەی یاساکە هانی ئەو کەسانە دەدات کە بەپێی عورفی کۆمەڵایەتی ژنی مناڵ بەشوو دەدەن یاساکە بقۆزنەوە، هەروەها هانی ئەو مەلایانەش دەدات کەیاسا رێگرییان لێدەکات ژنی مناڵ مارەببڕن دیسانەوە یاساکە بقۆزنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار مامۆستایانى ئایینى پێش ئه‌و ته‌مه‌نه‌و له پشت دادگاوه کچان ماره‌ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسایه، ئەگەرچی یاسا رێگەی داوە کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵی مارە ببڕێت بەپێی راپۆرتی پزیشکی کەپزیشک تییدا بڕیار دەدات کچەکە پێگەیشتوە لەڕوی جەستەییەوە، بەڵام توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵی لەڕوی دەرونی و کۆمەڵاتیەوە لەبارنیە بۆ شووکردن. مامۆستایانى ئایینى، ئه‌وه ڕه‌تناکه‌نه‌وه که کچى مناڵ و که‌م ته‌مه‌ن ماره ده‌که‌ن، به‌ڵام به وته‌ى خۆیان ده‌بێت که‌سوکارى هه‌ردوولا ئاماده‌بن و کچه‌که‌ش خۆى رازیبێت و لارى له‌و شووکردنه نه‌بێت. سارا، چه‌ند هه‌وڵیدا بڕوا به دیک و باوکى بهێنێت که شوونه‌کات و هێشتا منداڵه، به‌ڵام دایکى توانى به بیانوى ئه‌وه‌ى ماڵه‌که باش و ده‌وڵه‌مه‌ندن شوو به‌و کوڕه بکات که هاتوه‌ته داواى، ئیتر سارای هەرزەکار کە هێشتا بیری لای حەزە مناڵیەکانی بوو، وەکو بوکە شوشە، خەتخەتێن، ماقڵانێ، ناچار بوو ملبدات بۆ داواکانی دایکی و بەبێ ویستی خۆی بە تارایەکی سپیەوە بچێتە ئەو ماڵە دەوڵەمەندەی کە دایکی هەڵیبژاردبوو، بەڵام بە فرمێسک و جلێکی رەشەوە هاتە دەرەوە کە هێشتا وەکو برینێکە لە ژیانیدا. گرفتى ئه‌و کچانه‌ى له ته‌مه‌نێکى که‌مدا شوو ده‌که‌ن، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نیه که له رووى دەروونی و لایه‌نى جه‌سته‌ییه‌وه پێنه‌گه‌یشتوون، به‌ڵکو گرفتى ئه‌وه‌شیان بۆ درووست ده‌بێت، که هیچ هه‌ست و سۆزێکیان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه نابێت و له دواتردا رووبه‌ڕووى جیابوونه‌وه ده‌بنه‌وه. شایان محه‌مه‌د، 33 ساڵ یه‌کێکى تره له‌و که‌سانه‌ى که 17 ساڵ پێش ئێستا‌و له ته‌مه‌نى 16 ساڵیدا به‌زۆر دراوە به‌شوو. بۆ گێڕایه‌وه له‌یه‌کێک له رۆژه گه‌رمه‌کانى هاویندا له‌ماڵى پورى گەڕاوەتەوە یه‌که‌م هه‌واڵ که پێیان وتتوە، ئه‌وه بووە کهداواکارى هاتووه‌و ده‌بێت شوبکات. شایان به وت «به‌هه‌ڕه‌شه‌و چاوسورکرنهوهی دایک و باوکم ناچاریان کردم و چوومە ژێر باری بڕیاره‌که‌یان و ڕازیبووم به‌و شووکردنە، لێره‌وه خۆری خۆشبه‌ختی له‌ژیانمدا ئاوابوو». وتیشى «هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زانیم که‌سێکی دڵ پیس و خراپه‌و سروشتمان ناگونجێت به‌یه‌که‌وه، ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی ساڵانێکی زۆر پێکه‌وه ژیاین و سێ منداڵمان بوو، به‌ڵام ههرلهسهرەتاوه به‌زۆری باوکم لای مامه‌وه باوکم ده‌یوت بێیته‌وه قبوڵت ناکه‌مه‌وه، چونکه عه‌یبه‌و نابێت کچمان ببێته بێوه‌ژن». شایان دواى 17 ساڵ، له هاوسه‌رگیرى ناچار رێگه‌ى جیابوونه‌وه ده‌گرێت، وتی « له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و دۆزه‌خه نه‌جاتم بێت له‌هه‌موو مافێکی خۆم خۆشبووم ته‌نانه‌ت منداڵه‌کانیشم بۆ جێهێشت.» زوو به‌شوودانى کچان ئه‌گه‌رچى وه‌کو عورفێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌نجامده‌درێت، له هه‌مانکاتدا بڕگەیەکی یاساش رێخۆشکه‌ره بۆ ئه‌و دیارده‌یه کەکچان ده‌توانن له ته‌مه‌نى ١٤ ساڵی تا ١٧ ساڵی هاوسه‌رگیرى ئه‌نجامبدەن، بەو مەرجەی پزیشک پشکنین بۆ کچەکە بگات کە پێگەیشتووە. رۆژ شێرزاد، پارێزه‌ری ڕاوێژکار به وت «کچ له‌ته‌مه‌نی ١٤ تا ١٧ساڵی، ده‌توانێت هاوسه‌رگیری بکات، ئه‌گه‌ر دادگا بۆى ده‌رکه‌وت ئه‌و ماره‌بڕینه زه‌روره، ئه‌گه‌ر ئه‌و کچه له‌ڕووی جه‌سته‌یی و لایه‌نی بایلۆژی گه‌شه‌ی کردبێت» ئه‌و پارێزه‌ره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات کاتێک پزیشک سۆنه‌ری بۆده‌کات که‌ده‌رکه‌وت که‌سێکی ته‌واوه‌و ئه‌ندامی مێینه‌ی گه‌شه‌ی کردووه به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتی پزیشکیه ئه‌وکاته ماره‌بڕینی بۆده‌کرێت ئه‌گه‌ر ڕاپۆرته‌که پهسهندنهبێت ماره‌بڕینه‌که‌ی بۆ ئه‌نجام نادرێت. بەڵام به وته‌ى ئیسرا ئیسماعیل، بۆ هاوڵاتی «کچ له‌خوار ته‌مه‌نی (20) ساڵیه‌وه باری ده‌رونی مێشک و عه‌قڵی له‌بارنیه بۆ بیرکردنه‌وه له‌پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، هەربۆیە رووبەڕووی ئازاری منداڵبوون و نه‌شته‌رگه‌رى و لێکه‌وته خراپەکانی ده‌بێته‌وه« وتیشی «پێویسته کچ له‌خوار ته‌مه‌نی (18) ساڵیه‌وه هاوسه‌رگیری نه‌کات.» هەندێک جار بەشوودانی کچانی منداڵ لە دەرەوەی دادگاکان و لە لایەن مەلاکانەوە ئەنجامدەدرێن. مامۆستایانى ئاینى ئه‌گه‌رچى نایشارنه‌وه که کچان له ته‌مه‌نى که‌مدا به‌شوو ده‌درێت و ماره‌ی ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێن دەبێت به خواستى خۆیان بێت و بەزۆر نەبێت. د.محه‌مه‌د عه‌بدوڵا پێنجوێنی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی فتوای سلێمانی، به وت « ئێمه چه‌ند مه‌رجێکمان هه‌یه بۆمارهبڕین که بریتیه له‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌که‌یان به‌خواستی خۆیان بێت، وه‌لی ئه‌مری هه‌ردولا رازیبن، هه‌روه‌ها داوای پشکنینی پزیشکیان لێده‌که‌ین» وتیشی «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسراوێکی ڕه‌سمیمان هه‌یه له‌کاتی ماره‌بڕیندا ده‌ینووسین و له دادگاش کاری پێده‌که‌ن». هەندێک لەو مەلایانەی لە دەرەوەی دادگاکان کچان مارە دەبڕن یاسا سزای بۆیان داناوە، بەڵام هیچ حالەتیکی تۆمارکردنی دەستگیرکردنی مەلا تۆمار نەکراوە. ئه‌گه‌رچى ئامارێکى درووست له‌به‌رده‌ستدا نییه، که بیسه‌لمێنێت چه‌ند که‌س به‌هۆى که‌م ته‌مه‌نییه‌وه دراوه به‌شوو و لێکجیابوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به پێى به‌دواداچوونێکى ژماره‌ى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له یه‌کترى له هه‌ڵکشاندایه. رۆژ شێرزاد، پارێزه‌ری ڕاوێژکار دەڵێت ئەوانەی بەزۆر بەشوو دەدرێن زۆرینەی ئەوانەن کە لە دادگاکان جیادەبنەوە. به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریى ده‌ستکه‌وتون، ته‌نها له‌ساڵی 2010 دا، نزیکه‌ى (3000) حاڵه‌تى جیابوونه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام له‌ساڵی (2017)دا، رێژه‌که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌ڵکشاوه بۆ (6712) حاڵه‌تی جیابوونه‌وه و ته‌نها له سه‌ره‌تاى ساڵی (2018)دا، (650)حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بووه. «له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا کاتێک دوو هاوسه‌ر خۆیان پێنه‌گه‌یشتون و هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن و هه‌نگاو بۆ دروستبونی منداڵ ده‌ده‌ن، ئه‌وا منداڵێکی ناکامڵ و ناته‌ندروست بۆ کۆمه‌ڵگه به‌رهه‌مدێنن»، نیاز محه‌مه‌د، توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ هاوڵاتی وای وت وتیشی « ته‌مه‌نی 18 ساڵ که‌مه بۆ هاوسه‌رگیری، به‌ڵکو ده‌بێت له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا کچ لەتهمهنی (25) ساڵی و کوڕیش له‌سه‌روو ته‌مه‌نی (30)ساڵیه‌وه گونجاوه بۆ هاوسه‌رگیری». ئەوانەی لە تەمەنێکی کەمدا دراون بە شوو، دوای جیابوونەوە جگە لەوەی پێیان دەوترێت بێوەژن، هاوکات زۆرجار هەموو مافە داراییەکانیان لە دەستدەدەن، بەو پێیەی خۆیان مێردەکانیان بەجێدێڵن، لەم کاتەشدا دادگا هیچ مافێکی داراییان بۆ دیاری ناکات. سارا کە هێشتا بیری لای عەبا رەشەکانە کاتێک هاتبوونە ماڵەوەیان و ئەویش ئاوی دەدانە دەست، جاروبار هەناسە هەڵدەکێشێت کە ئەوە چ رۆژیک بوو ئەو عەبا رەشانە تارایەکی سپیان بۆ ئەو بە دیاری هێنا، بەڵام دواتر کەوتە دۆزەخێکەوە. سارا وتی « ئه‌و که‌سه‌ى شووم پێ‌کرد نۆ ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تربوو. له‌هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی هه‌نگوینیدا که‌سێکی باشبوو، به‌ڵام دواتر که‌وته ئازاردان و لێدانم. ئه‌م تاڵاوهم بۆ ماوه‌ی هەشت مانگ قبوڵکرد، به‌ڵام دواتر هیچ سه‌برێکم نه‌ماو هاوسه‌ره‌که‌م جێهێشت و گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵی باوکم.» وتیشى «دواتر چووم داواى یاساییم له‌سه‌ر تۆمارکرد، به‌ڵام ئه‌و له‌به‌رده‌م دادگا پێداگیری له‌وه‌ده‌کات که‌نایه‌وێت له من جیاببێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ش دادوەر هیچ مافێکی دارایی بۆ من بە رەوا نابینێت، چونکە من بە هەڵاتوو ناودەبات».
ئارا ئیبراهیم دانیشتوانی عه‌ربه‌ت که ته‌نها 20 کیلۆمه‌تر له‌سلێمانیه‌وه دوورن، بڕی حه‌وت هه‌زار دینار ده‌ده‌ن بۆ هه‌ر ئهمپێرێکى کاره‌با له‌مانگى ته‌مموزدا، له‌کاتێکدا دانیشتوانى سلێمانى ده‌بێت 17 بۆ 18 هه‌زار دینار بده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ى دابه‌شکردنى کاره‌با له‌هه‌ردولا جیاوازه. به‌بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى، جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى بۆ به‌شێکى زۆر له‌قه‌زاو ناحیه‌کانى پارێزگاى سلێمانى دانراوه‌و 18 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانیان پێده‌درێت و ته‌نها شه‌ش کاتژمێر کاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلییان هه‌یه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه کههاوڵاتیانى ناو شارى سلێمانى 10 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانی‌یان هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌وه ده‌بێت زیاتر له‌دوو هێنده زیاتر پاره‌ى کاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بده‌ن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى دروستکردوه. ئه‌نوه‌ر شێخ سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى کاره‌باى عه‌ربه‌ت، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «هاوڵاتیانى عه‌ربه‌ت 18 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانی‌یان هه‌یه‌و شه‌ش کاتژمێر کاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى، بۆ ئه‌م مانگى حهوتە پاره‌ى کاره‌باى ئه‌هلى ئه‌مپێرێک له‌نێوان حه‌وت بۆ هەشت هه‌زاردایه«. وتیشى «به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى بڕیاریدا جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى دابنرێت، سه‌ره‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان ده‌ستیپێکردو جێگیرکراو بڕیاردراوه کاره‌باى نیشتمانیى زیاتریان پێبدرێت». ئه‌و جێگایانه‌ى کراونه‌ته جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کاره‌باى سلێمانییه کاتژمێره‌کانى کاره‌باى نیشتمانی‌یان بۆ بکرێته 18 کاتژمێر. هیوا شێخ عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شکردنى کاره‌باى سلێمانى به هاوڵاتی وت «کاره‌باى نیشتمانیى که‌منه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵک زیاتر کاره‌باى نیشتمانى به‌کارده‌هێنێت و ئه‌مپێرى زیاترى کاره‌با 20 ئه‌مپێر کاره‌باى نیشتمانیى کاته‌که‌یان بۆ زیادکراوه به‌پێى بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى». به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى دانانی جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێری به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانێت، ئه‌مه له‌کاتێکدایه کههۆگر شاڵى، بریکاری وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌چاوپێکه‌وتنێکی پێشووتردا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى به هاوڵاتی وتى که ئه‌و له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى جۆزه‌ى 20 ئهمپێریدا نه‌بووه. سالار حوسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى به به هاوڵاتی وت «ده‌بێت هه‌موو حکومه‌ت مه‌منون بێت که پڕۆژه‌ى 20 ئه‌مپێریمان جێبه‌جێکردووه«، وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ بریکارى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم که له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا نه‌بووه. سالار حوسامه‌دین، وتیشی «ره‌نگه له‌هه‌ندێک کاتدا جیاوازییه‌ک له‌پێدانى کاره‌با له‌نێوان شاره‌کاندا دروست ببێت، به‌ڵام دواتر وه‌ک خۆى لێدێته‌وه، هه‌ندێ ناوچه‌ى گوندنشینه‌کان به‌رنامه‌ى کاره‌بایان باشتره وه‌ک له‌ناوه‌ندى شاره‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ى کاره‌باى مۆلیده‌یان نیه، ئه‌وه به‌رنامه‌یه‌که تایبه‌ته به‌و شوێنانه، شوێنه‌کانى تر مێگاواتى کاره‌بایان به‌پێى جۆزهکانیانه«. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌شده‌کات ئه‌و شوێنانه‌ى جۆزه‌یان بۆ دانراوه تائێستا ته‌نها محاویلهیهکیان نه‌سوتاوه، وێستگه‌یه‌کیان نییه که لۆدی له‌سه‌ربێت، وتیشی «داهاتى زۆریش بۆ حکومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هیوادارین پلانه‌کانى حکومه‌ت له‌داهاتوودا سه‌رکه‌وتوو بێت». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سالار حوسامه‌دین ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى بۆ ناو شارى سلێمانى دانانێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى پێوه‌رى زیره‌ک ده‌ستیپێکردووه‌و چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌که‌ن.
كۆمپانیاى دیلۆیت تایبەت بە وردبینیى پرۆسەی نەوت دووەم راپۆرتى خۆی لەبارەی دەرهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەکات لە شەش مانگی دووەمی 2017 بڵاوکردەوە. راپۆرتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 1-8-2018، بڵاوکراوەتەوە. دەقی راپۆرتی دووەمی دیلۆیت بۆ وردبینی نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان بۆ شەش مانگی دووەمی 2017 لە چوارچێوەى پڕۆژەى وردبینى سەربەخۆى كەرتى نەوت و گاز لە هەرێمى كوردستان كە پێشتر بە بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران لە مانگى شووباتى 2016 كەوتە بوارى جێبەجێكردنەوە، ئەمڕۆ داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی ئەنجامی وردبینی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجى و داهاتەكانی نەوت لە پێگەی رِەسمیی حكومەتى هەرێمى كوردستان بڵاوكرایەوە، ئەمەش بۆ تەواوكردنی ئەو زانیارییانەی كە پێشتر لە راپۆرتی وردبینی لە رۆژی 16ـی كانوونی دووەمی ساڵى 2018 دا سەبارەت بە ئەنجامی وردبینی شەش مانگى یەكەمى هەمان ساڵ پێشكەش بە رای گشتی لەناو هەرێمی كوردستان و دەرەوە كرا. ئەم داتا و زانیارییە نوێیانە، كە لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و رِاوێژكاری) وردبینیكراوە وەك یەكێك لە چوار كۆمپانیا گەورەكانى دونیا، زانیاری گرنگ بە ژمارەى وردبینیكراو لەخۆدەگرێت دەربارەی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن، بەكاربردن و داهاتى نەوت لە ماوەی نێوان 1ی تەمموزی 2017 تا 31ی كانونی یەكەمی 2017. ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز دووپاتیدەكاتەوە كە مافی گشت هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە زانیاری‌یان هەبێت دەربارەی ئەو ژمارە و داتایانەی سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و بەكارهێنانی ناوخۆیی و داهاتەكانی نەوت كە ئەمڕِۆ پێشكەشكراون، بە تایبەتیش كە ئەو داتا و زانیارییە بڵاوکراوەنە بە شێوەیەكی فەرمی پشتڕِاستكراونەتەوە لەلایەن كۆمپانیایەكی وردبینیی جیهانی، ئەمەش وەك بەشێك لە هەوڵەكانى حكومەتى هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە شەفافیەت و لێپرسینەوە و حوكمرِانیی رەشید لە هەرێمی كوردستان. لەم راپۆرتە وردبینییەی شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 بە بەراورد لەگەڵ راپۆرتی بڵاوكراوەی شەش مانگی یەكەمی هەمان ساڵ بە پشتبەستن بە زانیاریی بەدەستهاتوو لە خاوەن بەرژەوەندییەكان و لەدوای پشتڕِاستكردنەوەیان، ژمارە و زانیاری نوێ خراوەتەڕوو بەدیاریكراوییش وردەكاریی بڕگەكانی خەرجییە گشتییەكانی دیكە جگە لە خەرجییەكانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت و خەرجییەکانی مووچە و خستنەڕووی تێكڕاى نرخی مانگانەى یەك بەرمیل نەوتى خاوی فرۆشراو بە بەراورد بە نرخى نەوتى جیهانی برێنت كە لە ماوەی شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 بەدەستهاتوون و چەند زانیارییەكی دیكەی نوێ لەم راپۆرتەدا. ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەڵێن دەدات لەسەر بەردەوامبوون لە بڵاوكردنەوەی داتا و زانیاریی وردبینیكراو و پشتڕاستكراو لەلایەنی سێیەمی سەربەخۆ سەبارەت بە داهات و خەرجی و پرۆسە جیاجیاكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بە ئامانجی بەدەستهێنانی متمانەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان. ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز كاردەكات لە پێناوی دەستەبەركردنی رِاپۆرتی وردبینی دەوری لەسەر ئەم داتا و زانیارییانە بۆ بەردەم رای گشتی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لەڕێی هەردوو كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young). هەر لەم روانگەیەشەوە، وا چاوەڕِوان دەكرێت داتا و زانیارییەكانی دەرئەنجامی وردبینی ماوەی نێوان 1ـی كانونی دووەمی 2018 تا 31ـی ئاداری 2018 لە مانگی ئابی ـ2018دا بۆ رای گشتی بڵاوبكرێنەوە هاوشێوەی هەردوو راپۆرتی شەش مانگی یەكەم و دووەمی ساڵی 2017. لەم لینكەدا بە PDF نامیلكەیەكی هاوپێچ بە هەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی دەستبخەن كە (27) پرسیار و وەڵامی لەخۆگرتووە بۆ روونكردنەوەی پێویست و ئاسانكاریی تێگەیشتن لە بڕگەكانی راپۆرتی دیلۆیت.
ئارا ئیبراهیم حزبەکانی کوردستان کەسانی یەکەم و دووەمی حزبەکان نانێرنە پەرلەمان، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان کەسانی دیاری حزبەکان دیاریدەکەن وەکو کاندید، بەڵام دواتر دەکشێنرێنەوەو تەنها دەنگیان پێ کۆدەکەنەوە. هەندێک لەلیستەکان دەڵێن شوێنى جوگرافى و ئینتیماى حزبى و پسپۆڕیه جیاوازه‌کان و تواناى سه‌رکردایه‌تى بنه‌ما بووه بۆ دیاریکردنى کاندیده‌کان و به‌شێکیان پێیانوایه جیاوازى نیه له‌وه‌ى که‌سى یه‌که‌م و دووه‌م بنێرنه په‌رله‌مان یان که‌سانى تر بن، گرنگ ئه‌وه‌یه تواناى کارى په‌رله‌مانتارییان هه‌بێت. نه‌وزاد مسته‌فا، ئه‌ندامى دامه‌زراوه‌ى هه‌ڵبژاردنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت»هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر بنه‌ماى پسپۆڕى و زانستى و بڕوانامه‌ى به‌رز خه‌ڵکى پسپۆڕى جیاوازى تێدایه که‌کۆمه‌ڵگه پێویستى به‌و که‌سانه هه‌یه که‌نوێنه‌رایه‌تیان بکات، پاشخانى سیاسیمان بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێر‌و مێ به گرنگ نه‌زانیوه، ته‌نها لێهاتویى بووه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، حاکم سه‌مه‌د سه‌رۆکایه‌تى لیسته‌که ده‌کات و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ئه‌رکى سه‌رۆکایه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که‌سى یه‌که‌م و دووه‌م ناچنه په‌رله‌مان، ئه‌و به‌رپرسه‌ى هاوپه‌یمانى وتى «ئه‌وانه‌ى ده‌چنه په‌رله‌مان ته‌شریع و یاسا ده‌رده‌که‌ن، له‌سه‌ر بنه‌ماى کۆى پڕۆسه‌ى سیاسى بۆ هاوڵاتیانى کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه نیم که‌سى یه‌که‌م و دووه‌م بچێته په‌رله‌مان و هیچ جیاوازى نیه«. هاوژین عومه‌ر، به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «مه‌رجى حزبى تێدا بێت که‌نوێنه‌رایه‌تى لیسته‌که‌ت ده‌کات و په‌یماننامه‌یان پێ پڕکراوه‌ته‌وه‌و کە بەتواناو لێهاتوبن و بنه‌ماى جوگرافى ره‌چاو کراوه به‌و پێیه‌ى یه‌ک بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌یه له‌گه‌ڵ پسپۆڕیه جیاوازه‌کان». هه‌روه‌ها پێشیوابوو عه‌لى باپیر په‌رله‌مانتارى کردووه له قۆناغێکدا حزب به‌باشى زانیوه کردویه‌تى «عه‌لى باپیر هیچ سڵى له‌وه نه‌کردۆته‌وه که‌بچێته په‌رله‌مان و بشمێنێته‌وه، به‌ڵام بارودۆخ و ژینگه سیاسیه‌که ده‌ورێکى گه‌وره‌ترى پێسپێردراوه«. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى باڵاى دیاریکردنى کاندیدانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت «یه‌کێک له‌مه‌رجه‌کان ئه‌وه بووه که به‌رنامه‌ى گۆڕان جێبه‌جێ بکات». دڵخواز کاکه ره‌ش، سکرتێرى جڤاتى گشتى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى دیاریکردنى کاندیده‌کانى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به وت «خه‌ڵکێکى دڵسۆزى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى بێت و به‌رنامه‌ى گۆڕان جێبه‌جێ بکات و پسپۆڕه جیاوازه‌کان و پێگه‌ى جوگرافى و چین و توێژه جیاوازه‌کانى له‌خۆگرتوه له‌گه‌ڵیدا تواناى سه‌رکردایه‌تیکردنى هه‌بێت و داکۆکیکردنى له‌مافى خه‌ڵک هه‌بێت». سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که‌سى یه‌که‌م و دوه‌مى حزبه‌که‌ى کاندید نه‌کردووه تابچنه په‌رله‌مان، ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، سه‌رۆکى لیسته‌که‌یان یه‌کێکه له‌که‌سه یه‌که‌مه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و باژێروان و ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى تێدایه. وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى ده‌ڵێت کاندیده‌کانیان به‌هه‌ڵبژاردن لهکۆمیتهو مه‌ڵبه‌نده‌کانه‌وه به‌هه‌ڵبژاردن دیاریکردووه و دوو ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیى و سێ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى تێدایه. له‌تیف نێروه‌یى، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «بنه‌ماى دیموکراسى به‌هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستى کۆمیته‌کان و مه‌ڵبه‌نده‌کان جارێکى تر هه‌ڵبژاردن کراوه‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى شوێنى جوگرافى و پسپۆڕه جیاوازه‌کان». هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، دوو ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و سێ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى له‌لیستى یه‌کێتیدایه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌وه‌ش گرنگیدانى په‌رله‌مانى کوردستانه لاى حزبه‌که‌ى».
یاد قوربانی «کچێکی هەرزەکار لەسەر تەلەفزیۆنی حکومی ئێران دانیشتوە و بەدەم گریانەوە دانپێدانە هەڵبەستراوەکەی ڕادەگەیەنێت. تاوانەکەی چیە؟ لە ژورەکەی خۆیدا و بە دەم گۆرانیەکی ڕۆژئاواییەوە سەمای کردوە و خستویەتیە ئەکاونتەکەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام.» ئەمە وتەی نازەنین بونیادیی ئەکتەر و چالاکوانی ئێرانیە بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی کە چیرۆکی مایدە هۆژابر، تەمەن ١٩ ساڵان دەگێڕێتەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە بەرنامەی «ڕێگای هەڵە»ی تەلەفزیۆنی حکومی‌دا دەرکەوت و لە لایەن خێزان و هەوادارەکانیەوە ناسرایەوە. ئەو لە مانگی پێنج‌دا لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرابوو و دواتر تا کاتی دەرکەوتنی بێسەروشوێن بوو. مایدە تەنها کچ نیە کە لەسەر تۆمەتی «بەدڕەوشتی» لە لایەن دەسەڵاتەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرابێت. لە هەڵمەتێکی ئەم دواییانەدا زیاد لە دەیان کەس لە مۆدێلی ئینستاگرامەوە تا خاوەنی ساڵۆنی جوانکاریەکان کە سۆشیاڵ میدیایان بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی کارەکانیان دەستگیرکراون. بەپێی وتەی ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، زیاد لە ٤٠ کەس کە بە لایەنی کەمەوە هەشتیان مێینەن لە شاری مینایی بەندەر عەباس دەستبەسەرن، بە وتەی پۆلیسی ڕژێمی ئیسلامی «ئەم کارانە ئاکاری گشتی دەشێوێنن و دژە کلتورن.» دوابەدوای دەستگیرکردنی مایدە و دەرکەوتنی لە شاشەی تەلەفزیۆن، شۆڕشێکی سۆشیاڵ میدیا لە ئێران دەستیپێکردوە و بە هاشتاگی #برقص_تا_برقصیم (سه‌ماکه تا سه‌مابکه‌ین) ئێرانیەکان لە دەرەوە و ناوەوەی ئێران ڤیدیۆی سەماکردنی خۆیان بڵاو دەکەنەوە. پۆلیسی ڕژێمی ئێرانی هۆشداری دەدات کە دەستگیرکردن و داخستنی ئەکاونتی ئەو کەسە بەرهەڵستکارانە بەردەوام دەبێت و گەر کۆنترۆڵ نەبێت ئەوا بیر لە بلۆککردنی ماڵپەڕی ئینستاگرام دەکەنەوە. بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئیندیپێندەنتی بەریتانی لە دوای شۆڕشی ئێرانیی ١٩٧٩ و بە یاساکردنی سەپاندنی باڵاپۆشی ئەوانەی پابەند نەبون بەم یاسایە ڕەچاوی سزای جیاواز بونەتەوە لە سزای دارایی (٢٥دۆلار)ەوە تا زیندانی کردن. لەسەرەتای ئەمساڵیشدا دژی سەپاندنی باڵاپۆشی بە دەیان ژن لە تاران هاتنە سەر شەقام و سەرپۆشەکانیان فڕێ‌دا. لە مانگی شوباتدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە پۆلیسی ڕژێمی ئیسلامی هۆشداریداوە کە ئەو ژنانەی لەو خۆپیشاندانەدا بەشداربن ڕووبەڕووی 10 ساڵ زیندانیکردن بکرێنەوە. شەپارەک شاجەریزادە کە یەکێک بوە لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکە بە ڕێکخراوەکەی وتوە کە لە زینداندا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوەتەوە و لە زیندانی تاکە کەسی بوە. هەروەها وتویەتی کە چەندین جار دژ بە ویستی خۆی دەرزی لێدراوە بێ ئەوەی بزانێت دەرزیەکان چیبون. نازەنین بونیادی، کە هاوکات ئەکتەر و چالاکوانە لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت کە ژنانی ئێران سادەترین مافەکانیان نیە و هەندێک جار ژنان خۆیان وەک پیاوان دەگۆڕن بۆ ئەوەی بچنە یاریگا وەرزشیەکانەوە چونکە لە لایەن ڕژێمەوە ڕێگەی ئەوەشیان پێ نادرێت، دەڵێت «دەستگیرکردنی مایدە ئەوەی نیشاندا کە ئێران مافی دەربڕینی تاکەکەسیی ناسیاسیش نادات، ئەمە مافێکی سەرەتایی و سەرتاسەریی مرۆڤە.»
یاد قوربانی کاری پەرلەمانتاری یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین کارەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و کاندیدەکان دوای ئەندامبونیان و خانەنشینبونیان دەبن بە خاوەنی موچەیەکی بەرز و ئیمتیازات، لە هەمووی سەرنجڕاکێشتریش پێدەچێت موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاری بێت کە لە کوردستان لە ئێستادا مانگی ٦.٥ دیناری عێراقیە. بەڵام خانەنشینی پەرلەمانتاران لە وڵاتانی جیهاندا لە ڕووی داراییەوەهێندە سەرنجڕاکێش نیە. وەک بەراورد بە سیستەمی موچە و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، سیستەمی بەریتانیا بە نمونە دێنینەوە کە بە هۆی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیەوە زۆرێک لە مۆدێلی سیاسی و پەروەردەیی عێراقی لەسەر بنیات نراوە. مێژوو و پێکهاتەی پەرلەمانی بەریتانیا پەرلەمانی بەریتانیا لە ساڵی ١٧٠٧ دا دامەزرا کاتێک هەردوو پەرلەمانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا یەکیان گرت و بە پێی ‹ڕێکەوتنی یەکگرتن› پەرلەمانی بەریتانیایان دامەزراند. دواتر و دوای یەکگرتنی ئیرلەندا لەگەڵ بەریتانیا لە ساڵی ١٨٠١ دا پەرلەمان ناوی لێ‌نرا پەرلەمانی بەریتانیا و ئیرلەندا. لە کۆتاییشدا دوای جیابونەوەی بەشێکی ئیرلەندا لە ساڵی ١٩٢٠ دا و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیرلەندا، تەنها ئیرلەندای باکور لەگەڵ بەریتانیا مایەوە و پەرلەمان ناوی لێ‌نرا پەرلەمانی بەریتانیا و باکوری ئیرلەندا. پەرلەمانی بەریتانیا لە ئێستادا لە ١٤٤٣ کورسی پێکدێت و بەسەر دوو بەشدا دابەشبون (ئەندام پەرلەمانەکان و لۆردەکان). ئەندام پەرلەمانەکان ٦٥٠ کورسی پێکدێنن و ڕاستەوخۆ خۆیان کاندید دەکەن و لە لایەن دەنگدەرانەوە هەڵدەبژێردرێن، لە کاتێکدا لۆردەکان ٧٩٣ کورسی پێکدێنن و ٢٦ کەسایەتی ئاینیش لە خۆ دەگرن. لۆردەکان لە ڕابردوودا پۆستەکانیان بە میراتی لە باوانیانەوە بۆ دەمایەوە بەڵام ساڵی ١٩٩٩ وە یاسا دژی ئمە دەرکرا و لە ئێستادا لۆردەکان دەستنیشان دەکرێن لە لایەن پادشایەتیەوە و تەنها ٩٢ لۆرد ماون کە پێشتر بە میراتی پۆستەکانیان بۆ ماوەتەوە. چارەسەرکردنی گەندەڵی ئەندام پەرلەمانەکانی بەریتانیا تا ساڵی ٢٠٠٩ ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا خۆیان سەرپشک کرابون لە دیاریکردنی بەشێکی موچە و بڕی ئەو پارەی دەرماڵەیەی وەریاندەگرت، بەڵام دوابەدوای بڵاوبونەوەی بەڵگەی گەندەڵی بەرفراوان لە لایەن ئەندام پەرلەمانەکانەوە چەند ئەندام پەرلەمانێک دەستگیرکران. دواتر و لە ساڵی ٢٠١١ دا بۆ بنەبڕکردنی ئەم گەندەڵیە حکومەتی بەریتانیا دەزگایەکی سەربەخۆی دامەزراند بە ناوی ‹دەسەڵاتی سەربەخۆی ستانداردەکانی پەرلەمان›. ئەم دەزگایە لە ئێستادا موچەی ئەندام پەرلەمانەکان و دەرماڵەکانیانی دیاری کردوە و بە پێی یاسایەک کە ساڵی ٢٠١١ دەریکرد ئەو موچانە ڕێکخراون. تۆمەتەکانی گەندەڵی لە مانگی ٥ ی ٢٠٠٩ دا و دوای لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەی تیلیگرافی بەریتانی لە دەرماڵەی ئەندام پەرلەمانان سەری هەڵدا و دەرکەوت کە هەندێک ئەندام پەرلەمان بە شێوەی جیاواز گەندەڵیان کردبوو لە داواکردنی ماڵی زیادە و بە کرێدانەوەی ماڵەکانی حکومەت و خۆ دزینەوە لە باجی دەرامەت و چەندین ڕێگای تر. ئەم گەندەڵیانە دوا بە دوای دەستنیشانکردنی موچە و دەرماڵەی ئەندام پەرلەمانانەوە بنەبڕبوو. موچە و خانەنشینی ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا چەندە؟ بە پێی مەڵپەڕی پەرلەمانی بەریتانیا ‹دەسەڵاتی سەربەخۆی ستانداردە پەرلەمانیەکان› موچەی پەرلەمانتارانی لە بەرواری ١/٤/٢٠١٨ وە جێگیرکردوە بە مانگی ٨،٤٦٥ پاوەنی ئیستەرلینی کە دوای ٤٠% باجی داهات دەبێت بە نزیکەی ٥٠٠٠ پاوەن (٦٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی). ئەمە جگە لە بڕە پارەی جێگیر کە بە دەرماڵەی ماڵ و خەرجی و گواستنەوە و خواردن خەرج دەکرێت. ئەم ژمارانە جیاوازیەکی بەرچاوی نیە لەگەڵ موچەی ئەندام پەرلەمانیی هەرێمی کوردستاندا، بەڵام جیاوازی گەورە لە موچەی خانەنشینیدایە. ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا مانگی %١.٥-٢.٥% لە موچەکانیان دەبڕدرێت بۆ خانەنشینی، بەڵام یاسای خانەنشینی زۆرێک لە پەرلەمانان ناگرێتەوە. ئەندام پەرلەمانەکان تەنها دوای تەمەنی ٦٥ ساڵی دەتوانن سودمەندبن لە موچەی خانەنشینی و دەشتوانن گەر ویستیان خانەنشینیەکە ڕەت بکەنەوە. لە ئەگەری خزمەتی زیاد لە ٢٠ ساڵدا دەتوانن لە ٦٠ ساڵیدا داوای موچەی خانەنشینی بکەن، گەر نا تەنها لە حاڵەتی تایبەتی و نەخۆشیدا دەکرێت ئەندام پەرلەمان زوتر داوای خانەنشینیەکەی بکات. بە پێی داتاکانی ئەمساڵ، موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا کە دوای ٦٠-٦٥ ساڵی وەریدەگرن مانگی ١٧٥٠ پاوەنە کە دوای باجی ٢٠% دەبێت بە ١٤٠٠ پاوەن (نزیکەی ١٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی). موچە و خانەنشینی ئەندام پەرلەمانانی کوردستان و عێراق چەندە؟ لە ئێستادا و لە هەرێمی کوردستان موچەی ئەندام پەرلەمانان 8 ملیۆن دیناری عێراقیە (نزیکەی ٦٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی) کە هاوتای موچەی ئەندام پەرلەمانێکی بەریتانیە، بەڵام لە ئێستادا هەموو ئەندام پەرلەمانێک دوای تەواوبونی مەودای کارکردنی خانەنشین دەبێت بە ٦.٥ ملیۆن و 500 هه‌زار دینار بێ گوێدانە تەمەن. لە سەرەتای ئەمساڵەوە پەرلەمانی کوردستان بڕگەیەکی یاسای چاکسازی موچەی خانەنشینی و دەرماڵەی هەموارکردەوە کە داوای دەکرد موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران زیاتر نه‌بێت له 4 ملیۆن و تەنها ئەوانە بیانگرێتەوە کە تەمەنیان سەروو ٥٠ ساڵ بێت و ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت. بەڵام ئەمە پەسەند نەکرا و بەم جۆرە هەموارکرایەوە: ئەوانەی تەمەنیان سەروو پەنجا ساڵبێت و ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت ٧٠%ی کۆی موچەکەی وەردەگرێت، ئەوانەش کە ژێر پەنجا ساڵن و ١٥ ساڵ خزمەتیان نیە، گەر ڕۆژێکیش خزمەتیان هەبوبێت بە ٦٠%ی کۆی موچەکەیان خانەنشین دەکرێن. هاوکات، لەم ڕۆژانەی دواییدا هەواڵی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی پەرلەمانتارانی بەغداد دەنگی دایەوە بەڵام بڕیارەکە پێناچێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی موچەی خانەنشینی و بەم جۆرەیە: ئەندام پەرلەمان بە پلەی تایبەت بە پێی یاسای ٩ی خانەنشینی گشتی خانەنشین دەکرێن بەڵام ئەندام پەرلەمانەکان جیاوازیان لەگەڵ پلە تایبەتەکانی تر ئەوەیە کە گەر ژێر ٥٠ ساڵبن تا کاتی خانەنشینبونیان ٥٠% موچەی پەرلەمانتاری وەردەگرن. دادگاى باڵاى فیدڕاڵى 23 ى تهمموز له ده‌عواى فیدڕاڵى ژماره 140 بڕیاریدا به راگرتنى کارکردن به (قانونى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پێکهاته‌کانى ژماره 13 ساڵى 2018 ) سه‌ره‌ڕاى واژووکردنى له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆمار و بڵاوکردنه‌وه‌ى له ڕۆژنامه‌ى وه‌قایع وه‌ک قانونێکى به‌رکار. به پێى ماده‌ه‌ى 13 ى ئه‌و قانونه‌ى که ئه‌مڕۆ کارپێکردنى ڕاگیرا، مه‌رجى ته‌مه‌ن و ساڵانى خزمه‌تى لابراوه بۆ خانه‌نشین بوونى ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مان ته‌مه‌نیشى نه‌گه‌یشته 50 ساڵى و خزمه‌تى وه‌زیفیشى له 15 ساڵ که‌متر بوو ئه‌وا هه‌ر ڕێژه‌یه‌ک له مووچه‌ى خانه‌نشینى ئه‌ندام په‌رله‌مانى وه‌ربگرێت ئه‌ویش به‌ده‌ر له یاساى خانه‌نشینى یه‌کگرتوو ژماره 9 ساڵى 2014 که مه‌رج و پێوه‌ره‌کانى خانه‌نشین بوونى هاوتا کردوه بۆ پله‌ى باڵا و فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندى ئاسایى. دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بڕیاریدا که کارکردن به‌و قانونه ڕابگیرێت و بڕیاریدا که له ئێستادا هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێک مافى وه‌رگرتنى مووچه‌ى خانه‌نشینى نیه تا وه‌ک ھه‌ر فه‌رمانبه‌رێکى ئاسایى ته‌مه‌نى نه‌گاته 50 ساڵ و ساڵانى خزمه‌تیشى له 15 ساڵ که‌متر نه‌بێ. ئه‌وه‌ى شایانى باسه پێشتریش دادگاى فیدڕاڵى به بڕیارى ژماره 26 له ٢٤-٦-٢٠١٤ مادده‌ى ٣٧ ى یاساى خانه‌نشینى یه‌کگرتوو ژماره ٩ ساڵى ٢٠١٤ ى ھه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌ھۆى ناده‌ستووریى بوونى که به‌ھه‌مان شێوه مافى خانه‌نشینى دابوو به پله تایبه‌ت و پله باڵاکان و ئه‌ندام په‌رله‌مان بێ ڕه‌چاوى ته‌مه‌ن وساڵانى خزمه‌ت. لە عێراق و هەرێمی کوردستان بابەتی موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانان بابەتێکی پڕ کێشەیە و پێدەچێت وەک بەریتانیا پێویستی بە ڕیفۆرمێکی سەرتاسەریبێت لە پرۆسەی دانانی موچە و دەرماڵەی و موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەماناندا تا بە فیڕۆدانی سامان و گەندەڵی بنەبڕکات.
هاوڵاتی، شاناز حەسەن به‌ناز محەمەد ته‌مه‌ن 31ساڵ کاتێک ساڵێک لەمەوبەر دەمووچاوی لەکاتی چێشتلێناندا سووتا، دووچاری دۆخێکی دەروونی بوو، ئیتر ماڵەوەیانی هەراسانکرد. بەناز وتی «خه‌مى ئه‌وەم بوو پێستم نه‌بێته په‌ڵه و چرچ و لۆچى، ئه‌و ده‌قه‌یه‌ى که مه‌نچه‌ڵى بوغاره‌که‌مان ته‌قى و سوتام، هاوارم ده‌کرد و دەموت توخوا فریام که‌ون، ئه‌ى هاوار هه‌و پێستم ده‌بێته په‌ڵه من چیبکه‌م». وتیشى «سه‌ره‌تا هاتم حاڵم زۆر خراپ بوو، رێژه‌یه‌کى زۆرى له‌شم سوتابوو، به‌ڵام لە نەخۆشخانە زۆر به جوانى چاودێریان کردم و به ماوه‌ى هەشت مانگ چاک بومه‌وه«. بەناز لە نەخۆشخانەی سوتاوى و نه‌شته‌رگه‌رى جوانکاریی چەند نەشتەرگەریەکی بۆ کراو ئیستا گەراوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و دڵەراوکیی نەماوەو خەمی ئەوەی نەماوە کە ئیتر ئەو پێستێکی جوانی نیە. بەناز وتی «یه‌که‌م نه‌شته‌رگه‌رى بۆیان کردوم، ته‌نیا پێسته‌که‌یان بۆ ساف کردوم، دووه‌م نه‌شته‌رگه‌رى به جوانى پێسته‌که‌م ساف بۆته‌وه«. به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى که له نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى و نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى بە هاوڵاتی دراوە، ساڵى2017دا هه‌زار و323 نه‌شته‌رگه‌رى کراوه و له‌و رێژه‌یه‌ش 274ى سوتاوى بووه و هه‌زار و 49شى نه‌شته‌رگه‌رى جوانکاری بوه. به‌ڵام له ساڵى2018دا ئه‌م شه‌ش مانگه‌ى رابردوو 612نه‌شته‌رگه‌رى کراوه و 124ى سوتاوى و 488ى نه‌شته‌رگه‌رى جوانگارى بووه. دکتۆر شاخه‌وان له باره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى و نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى له سلێمانى وتى»وشیارى تاک له‌م سالانه‌دا به‌رز بۆته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش حاله‌تى سوتاوى که‌متر بۆته‌وه به به‌راورد به‌ساڵانى تر به‌تایبه‌تیش حاله‌تى خۆسوتاندن» وتیشى»ناتوانین بلێین که نه‌ماوه، به‌ڵام زۆر زۆر که‌م بۆته‌وه«. ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دوو به‌ش له‌خۆده‌گرێت، به‌شێک که وه‌ک ته‌وارى وایه و هه‌موو حاڵه‌تێکى سوتاوى دێته ئێره‌و به‌شه‌که‌ى تریشى جوانکارییه که هه‌موو جوانکاریه‌ک ده‌گرێته‌وه. سوتاوى یه‌کێکه له‌و حاڵه‌تانه‌ى که به هۆکارى جۆراوجۆر روبه‌روى مرۆڤ ده‌بێته‌وه که یه‌که‌م هۆکار ئاوى گه‌رم و دووه‌میش ئاگره، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا هۆکارى تر‌ى هه‌یه وه‌ک به‌نزین، حاڵه‌تى به‌نزینخانه‌کان و یاخود له ماڵه‌کاندا گرگرتنى غاز و ته‌قینى مه‌نجه‌لى بوغار و زۆر شتى تر. دکتۆر شاخەوان وتی «پێستى سوتاو سورئه‌بێته‌وه و وشک ئه‌بێت، چونکه مولوله‌ى ئاره‌ق و چه‌ورییه‌کان که‌م ده‌بنه‌وه و که ده‌بێت خۆى که‌سه‌که ئاگادار بیت و به‌ره‌وام چه‌ورى بکات و له حاڵه‌تى سوتاوى زۆر قولیشدا گرژبونى جومگه‌کان و ره‌ق بونیان روو هات ه پیویستى به نه‌شته‌ر‌گەرى زۆر‌و لیزه‌رو وه‌رزشى به‌ره‌وام هه‌یه«. بەپێی وتەی ئەو پزیشکە سوتاوى چوار پلەی هەیە، پله‌ى یه‌که‌م که ته‌نیا سوربونه‌وه‌ى پێسته و که‌مێک هاوسان که له ماوه‌ى 24کاژێردا به به‌کارهینانى ده‌رمانى ئازارشکێن و سوربونه‌وه چاکده‌بێته‌وه. پله‌ى دووه‌م دوو شێوه‌یە، یه‌کێکیان ته‌نیا روکه‌شى سه‌ره‌وه‌ى پیستى گرتووه که زۆرجار پێویستى به داخڵ بون نیه، به سه‌ردانکردنى دوو سێ جار چاک ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ى تریشیان که‌مێک قوڵی هه‌یه که ریژه‌ى له سه‌دا پانزه له گه‌وره و له سه‌دا 10ى جه‌سته بگرێته‌وه له‌منداڵاندا له‌م حاڵه‌ته‌دا پیویسته دوو سى رۆژ بمێنێته‌وه و له ژێر چاودێرى پزیشکدا بێت. به‌ڵام نمرە سێ و چواری سوتاوى ته‌واو پیویستیان به مانه‌وه و چاودێرى ورد هه‌یه که زۆربه‌ى جار نه‌شته‌رگه‌ری چاککارى و جوانکاریشى پێویسته. د.شاخەوان وتی «لە زۆر حاڵەتدا نه‌خۆش ته‌واو پێویستى به مانه‌وه‌یه و ئه‌و پێسته هیچ ئه‌مه‌لێکى نه‌ماوه ببێته‌وه به پێستێکى ساغ، بۆیه پیویستى به چاوێرى ورد‌و مانه‌وه هه‌یه تا برینه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و پاشان له زۆربه‌ى ئه‌م حاله‌تانه‌دا پیویست به‌یه‌ک نه‌شته‌رگه‌رى زیاتر ده‌کات. له‌حاڵه‌تى چواردا ئه‌مانه ده‌ره‌جه‌یه‌کى زۆر خراپن، که ماسولکه و ژێره‌وه‌ى پیست و مولوله ى خوێنه‌کان سوتاون و پیویستى به نه‌شته‌رگه‌رى زۆر ورد هه‌یه. شاخه‌وان له باره‌ى بونى ئاسه‌وار له‌سه‌ر پیستى سوتاو وتى «بێگومان ده‌ره‌جه‌ى سێ و چوارى سوتاوى ئاسه‌وارى هه‌ر ده‌بێت، به‌شێوه‌ى په‌ڵه و چرچ بون ى پێسته‌که، که به نه‌شته‌رگه‌رى چاک ده‌بێت، به‌ڵام ناتوانین بڵێین ده‌بێته‌وه به‌پێستێکى ئاسایى». جوانکاریی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌شێکى سه‌ره‌کییه‌و ئه‌ویش ده‌کرێت به دوو به‌ش، به‌شێکیان جوانکارى ته‌واو جوانکاریه که لوت به‌پله‌ى یه‌که‌م و گوێ و ورگ و سنگ و پێڵوى چاو. به‌شه‌که‌ى تریشیان جوانکارى چاککاریه که ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌گرێته‌وه که به روداوێک وایانلێهاتووه و ناڕێکیه‌ک له‌ئه‌ندامێکى جه‌سته‌یان دروستبووه، یاخود زگماکیه‌ک هه‌یه. دکتۆر شاخه‌وان وتی «نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى بۆ حاڵه‌ته‌کانى چاککارى به‌خۆڕایى ده‌کرێت و نه‌شته‌رگه‌رى ته‌واو جوانکاریش به‌نیوه نرخى ده‌ره‌وه ده‌کرێت، به‌گشتى نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى لاى ئیمه و له‌ده‌ره‌وه‌ش زیاتر ده‌کرێت، له‌چاو ساڵانى پێشوو». بڕوا بێستون کوڕێکى ته‌مه‌ن 11 ساڵانى ناوچه‌ى سه‌نگاوه، به‌هۆى ئه‌وەى مار داویه‌تى به‌قاچیه‌وه، ماوه‌ى 41 رۆژه له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌یه‌و 10 بۆ 12 نه‌شته‌رگه‌رى بۆکراوه. ئه‌م کوڕه به‌ده‌م ئازارى قاچیه‌وه بە هاوڵاتی وت: «کاتژمێر نۆى بەیانى بوو، باوکم ناردمى بۆلاى مه‌ڕه‌کان، له‌سه‌ر گیاکه خشه‌یه‌ک هات و ئازارم پێگه‌یشت ئیتر نه‌مبینى چى بوو، پێوه‌ى دام». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م کوڕه له چه‌مچه‌ماڵ تا 12ى شه‌و ماوه‌ته‌وه‌و دواى ئه‌وه نێردراوه بۆ فریاکه‌وتنى سلێمانى، له‌وێشه‌وه نیردراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى نه‌شته‌رگه‌رى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بکرێت. یه‌کێکى تر له‌و نه‌خۆشانه‌ى که نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى بۆ لوتى ده‌کات حه‌زى نه‌کرد ناوى ئاشکرابکرێت وتى» من ته‌نیا بۆ جوانى نه‌شته‌رگه‌رى ده‌که‌م». وتیشى»راسته هه‌ر له‌زگماکه‌وه کۆڵه‌که‌ى لوتم خواره‌و که‌مێک ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بم، به‌ڵام بێزاری نه‌کردوم و ته‌نیا حه‌زده‌که‌م لوتم تۆزێک بچوکتر بێتەوه«. لەم نەخۆشخانەیە بەخۆڕایی چارەسەر بۆ سوتاویەکان دەکرێت، بەڵام بۆ جوانکاری پارە وەردەگیرێت، بەڵام کەمتر لەئەهلیەکان، نەخۆش دەبێت زیاتر چاوەڕوان بێت. بێستون وتی «ماوه‌ى چوار مانگه سه‌ره‌م داناوه‌و ئێستا نهشتهرگهریهکهم بۆ کراوه«. جەوهەر ره‌مه‌زان وه‌ک به‌ڕێوەبه‌رى کارگێڕى نه‌خۆشخانه‌که له‌باره‌ى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا وتى «تاکه نه‌خۆشخانه‌یه که به‌خۆڕایى پێشوازى له‌هه‌موو نه‌خۆشێکى سوتاوى ده‌کرێت به‌پێ هیچ به‌رامبه‌رێک ته‌نانه‌ت نرخى ده‌رمان و نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌ریش». جەوهەر ره‌مه‌زان بە هاوڵاتی وت «جاران هه‌موو نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی جوانکاری به‌خۆڕایى ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌مه ببووه بارگرانى بۆ سه‌ر حکومه‌ت، بۆیه له‌ئیستادا به‌نیوه نرخ هه‌موو نهشتهرگهریهکى جوانکارى ده‌کرێت». لەم نەخۆشخانەیە رێژه‌یه‌ک لەسوتاوەکان مندڵانن، بۆیه به‌شی ئەوان جیاکراوەتەوە. هەروەها نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى له‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌پێی سه‌ره ده‌کرێت و بۆ توشبوانى شێرپه‌نجه و هه‌ندیک حاڵه‌تى تایبه‌ت ئێستاش به خۆڕایى ده‌کرێت. بەڵام کێشەیەکی تریان ئەوەیە کەبیناکه‌یان کۆنه‌و پێشنیاریان کردوه بۆ حکومه‌ت که بینایه‌کى تایبه‌تمه‌ندتر دروستبکەن، جەوهەر ره‌مه‌زان وتى» داواکەمان بۆ ئه‌وه‌یە جوانتر خزمه‌ت بکەین».
ئه‌حمه‌د فارس به‌هۆى توشبوونى که‌سێک به نه‌خۆشى تایى خوێن له ماوه‌ى دووهه‌فته‌ى پێشودا، خواستى له‌سه‌ر کڕینى گۆشتى سور له سۆران درووستکردووه‌و گۆشتفرۆشه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، جاران 350 کیلۆ گۆشتى سورمان ده‌فرۆشت له رۆژێکدا، به‌ڵام ئێستا ناگاته 150 کیلۆ. که‌مبوونه‌وه‌ى خواست ته‌نها له‌لای دانیشتوانى ناوچه‌که نییه، به‌ڵکو کارى کردووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش که دێنه ناوچه‌که سڵ له کڕینى گۆشتى سورده‌که‌نه‌وه، به‌وته‌ى ئه‌وگه‌شتیاره عه‌ره‌بانه‌ى له روو له‌ناوچه‌که‌ن، ده‌ڵێن له بازگه‌کان پێمان راده‌گه‌یه‌نن له شیماڵ نه‌خۆشى بڵاوبووه‌ته‌وه، گۆشتى سور نه‌خۆن. ڕیباز ئه‌مین ، یه‌کێک له‌گۆشت فرۆشه‌کانى شاره‌دێى سۆران به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «توشبوونى هاوڵاتییه‌که‌ى خه‌لیفان به‌نه‌خۆشى تایى خوێن به‌ربوون، زۆر کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئێمه کردوه به‌ڕاده‌یه‌ک که‌وا ئێمه پێشوتر ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 350کیلۆ گۆشتمان بفرۆشتبا ئێستا ناگاته 150کیلۆ» ئه‌و گۆشتتفرۆشه‌ى سۆران ئه‌وه‌شى وت «هاوڵاتیان پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نن که نا‌وێرن گۆشتى سور بخۆن نه‌خۆشى تیایه، ئه‌و گۆشته‌ى ئهشى فرۆشین زیاتر چێشتخانه‌کان ئه‌یبه‌ن نه‌ک هاوڵاتیان،ئه‌گه‌رچى گۆشته‌که هیچ کێشه‌یه‌کیشی نییه‌ته‌نها ترسێکه له‌ناو هاوڵاتیان بڵاو بۆته‌وه.» مه ترسسییه‌کانى گۆشتى سور ته‌نها دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌ى نه‌گرتوه‌ته‌وه، که نه‌خۆشى تای خوێنبه‌ربوونه‌که‌ى لێ روویداوه، به ڵکو ئه‌و هاوڵاتییانه‌شى گه‌شتیاره عه‌ره‌بانه‌شى گرتووه‌ته‌وه که بۆ گه‌شت روو له هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن. به وته‌ى خاوه‌ن چێشتخانه‌کانى سه‌یرانگاکان، گه‌شتیاره عه‌ره‌به‌کان کاتێک بازگه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى عێراق، پێش ئه‌وه‌ى بێنه ناو هه‌رێمى کوردستانه‌وه، پێیان راده‌گه‌یه‌نن گۆشتى سور نه‌خۆن چونکه له شیمال نه‌خۆشى بڵاو بووه‌ته‌وه. سه‌یدخالید خاوه‌نى یه‌کێک له چێشتخانه‌کانه له‌گه‌لى عه‌لى به‌گ به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌شتیاره‌عه‌ره‌کان ئێستا گۆشتى سور ناخۆن، فرۆشمان بۆ نیوه دابه‌زیوه، پێش ئه‌و نه‌خۆشییه ئه‌گه‌ر 10کیلۆ گۆشتى سورمان بفرۆشتبا، ئێستا 5کیلۆش نه‌فرۆشین، به‌ڵکو خواست له‌سه‌ر گۆشتى مریشک زیادى کردوه.» به‌پێى ئامارێک لهبهڕێوهبهرایهتى ڤێته‌رنه‌رى سۆران، خواست له‌سه‌ر کڕینى گۆشتى سور، به‌راورد به رووداوى هاوڵاتییه‌که‌ى سۆران که توشى نه‌خۆشى تایى خوێن به‌ربوون بوو، ئاژه‌ڵ سه‌ر بڕین که‌مى کردووه به‌تایبه‌ت ڕه‌شه وڵاخ. د. سیدوان عومه‌ر لێپرسراوى بنکه‌ى ڤێته‌رنه‌رى سۆران به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «10ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه توشى نه‌خۆشییه‌که بێت ئه‌گه‌ر رۆژانه نزیکه‌ى 270 سه‌ر ئاژه‌ڵ له‌کوشتارگه‌کان سه‌ر بڕا بێت، ئێستا که‌مبووه‌ته‌وه بۆ 240 سه‌ر ئاژه‌ڵ» وتیشى «پێویسته له‌سه‌ر گۆشت فرۆشان و هاوڵاتیان، خۆیان بپارێزن و پاکوخاوێن بن، ئاژه‌ڵێکیش نه‌خۆشییه‌که‌ى تیابێت، ئه‌گه‌ر قه‌سابه‌که ده‌ستى برینى تیا‌بوو ئه‌وا نه‌خۆشیه‌که ئه‌گوازرێته‌وه ، پێویسته راسته‌وخۆ ده‌ستیان بشۆن» لێپرسراوى بنکه‌ى ڤێته‌رنه‌رى سۆران جه‌ختیله‌وه‌شکردووه «ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌وه‌نده پێس و پۆخڵ بێت و به‌ده‌ست مێش له‌ئاژه‌ڵ بکاته‌وه ئه‌وا ئه‌وه‌ش مه‌ترسى توشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ى هه‌یه«
ئارا ئیبراهیم سێ رۆژ دوای ئەوەی مەلا ئیسماعیل سوسەیی پۆستێکی لە فەیسبوک کرد، ئاسایشی هەولێر دەستگیریان کرد‌و بڵاویان نەکردەوە، دوای روداوی هێرشەکەی سەر پاریزگای هەولێر رایگەیاند مەلاکە دەستگیرکراوە دانی ناوە بەهەوڵدان بۆ کاری «تیرۆریستی» هەروەها مەلا سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵیان تۆمەتبارکرد بەوەی کەداعشە. سەلیم شوشکەیی کەخۆی دانیشتووی هەولێرە ئێستا لەسلێمانیە. کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئەو وتانەی ئاسایش رەتدەکاتەوەو دەڵێت ئەوانە تۆمەتی سیاسین و لەپەیوەندیدان بۆ گەڕانەوەی شوشکەیی. رۆژى دوشه‌ممه‌ى رابردوو سێ که‌س که دوانیان ده‌مانچه‌یان پێده‌بێت و ته‌مه‌نیان 16 ساڵه‌و که‌سی سێیه‌میان 18 ساڵه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بیناى پارێزگاى هه‌ولێرو چایچیه‌ک که مه‌سیحیه ده‌بێته قوربانى و چه‌ند پۆلیسێکیش بریندارده‌بن و دواتر هه‌رسێکیان کوژران. ئاسایشى هه‌ولێر پاش روداوه‌که ده‌ستگیرکردنى مه‌لا ئیسماعیل سوسێیى ئاشکراکرد که له‌به‌روارى 3/7/2018 ده‌ستگیرکراوه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که مه‌لا ئیسماعیل له‌په‌یجه‌که‌ى خۆى له‌به‌روارى 30/6/2018 «به‌م زوانه به‌ده‌نگ و ره‌نگ دێینه‌وه خزمه‌تتان بۆ به‌رنامه‌کانى په‌یج». دوای روداوەکە ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئیسماعیل سوسەیی راگەیاند و وتی کە دانی بەوەدا ناوە ویستویەتی «کاری تیرۆریستی» بکات. هەروەها روداوی هێرشەکەی سەر بینای پاریزگاری هەولێری بەستەوە بەوەی کە ئەنجامدەرەکانی پەیوەندیان بەو مەلایەوە هەبووە کە پێشتر ئەوقاف لەوتاردان دوریخستەوە بە تۆمەتی هاندانی خەڵکی بۆ کاری توندوتیژی. ئاسایش هەروەها سه‌لیم شوشکهیى، تۆمەتبارکرد بەوەی کە «داعشە». شوشکەیی چوار ساڵی رابردوو پەرلەمانتاری کۆمەڵ بووە لە بەغداو لەهەڵبژاردنی ئایاری رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەهەولێر زیاتر لە ٣٠ هەزار دەنگی هێنا. مانگی ئازاری رابردوو کاتێک مامۆستایأن و فه‌رمانبه‌ران لە هەلێر خۆپیشاندانیان کرد دژی پاشەکەوتی موچە. سەلیم شوشکەیی به‌شدارى تیدا کرد‌و به‌ده‌نگى به‌رز»الله اکبر»ى ده‌کردو رایگه‌یاند ئه‌و خۆپیشاندانانه جیهادن. دوێنێ سێشه‌ممه 24ی تهمموز تاریق نورى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاسایشى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند «سه‌لیم شوشکهیى په‌رله‌مانتارى پێشوى کۆمه‌ڵى ئیسلامى خۆى له‌سلێمانى حه‌شارداوه‌و به‌ڵگه‌مان له‌سه‌رى هه‌یه که په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه هه‌یه« بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت خۆی حەشار نەداوەو بۆ نەخۆشخانە چۆتە ئێران و ئێستاش گەڕاوەتەوە لە سلێمانیە. تاریق نورى وتی «ئه‌و په‌رمانتاره‌ى پێشوى کۆمه‌ڵ، که‌سێکه سه‌ر به‌گروپى تیرۆریستیى داعشه‌و له‌دادگا فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رچوه‌و پێویسته ده‌ستگیربکرێت، ئێستاش حه‌سانه‌ى په‌رله‌مانى نه‌ماوه‌و ده‌مانه‌وێ ده‌ستگیرى بکه‌ین». وتیشی «پێشتریش وه‌زاره‌تى ناوخۆ نوسراوى بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کردوه له‌سه‌ر سه‌لیم شوشکه‌یی، به‌داخه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ڵامى نه‌بووه«. ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ قسه‌و لێدوانى به‌رپرسه‌که‌ى ئاسایشى هه‌ولێر ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت سه‌لیم شوشکهیى بۆ چاره‌سه‌رى بڕبڕه‌ى پشتى چووه بۆ ئێران و ئێستاش له سلێمانییه. فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئه‌وکاته‌ى که زانیویانه له‌ماڵ نییه به‌فرسه‌تیان زانیوه‌و کۆمپیوته‌ره‌که‌یان بردووه له‌به‌رئه‌وه‌ى یاسا سه‌روه‌ر نیه چونه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ى». سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ى کۆمه‌ڵ وتیشى سه‌لیم شوشکهیى زۆرترین ده‌نگى هێناوه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق. کۆمه‌ڵى ئیسلامى ره‌تیده‌کاته‌وه چ مامۆستا سه‌لیم چ هه‌ر ئه‌ندامێکى تر‌ى په‌یوه‌ندى به ئه‌و فکره‌ى داعش که هه‌ڵیگرتووه هه‌بووبێت، ئێمه پاش روداوه‌که‌ى بیناى پارێزگاى هه‌ولێر ئیدانه‌مان کردووه، به‌ڵام په‌یجه‌کانى سێبه‌رى پارتى ته‌شهیر بهکۆمهڵو بهسهرکردهکانى کۆمه‌ڵ و ئه‌میرى کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن». فاروق ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که کۆمه‌ڵ حزبێکى مه‌ده‌نییه‌و هیچ کێشه‌ى شه‌خسى له‌گه‌ڵ پارتیدا نییه و ره‌خنه‌مان له شێوازى بهڕێوەبردن و حوکمڕانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم هه‌بووه و هه‌وڵه‌کانیان بۆ سه‌روه‌رى یاسا بووه له‌کوردستاندا. لاى خۆیه‌وه، به‌رپرسی مه‌کته‌بى زانایانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه که سه‌لیم شوشکهیى فکرى داعشى هه‌بێت و ده‌ڵێت «به‌درۆى ده‌خه‌ینه‌وه«. مه‌لا مه‌حمودى ئازادى، به‌رپرسى مه‌کته‌بى زانایانى ئاینى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «مامۆستا سه‌لیم شوشکهیى له بنه‌ماڵه‌یه‌کى نیشتمانپه‌روه‌رى کوردستانه‌و هه‌موو کات دوور بووه له‌فکرى داعش و پێگه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌هێزى له‌هه‌ولێر هه‌یه‌و دووباره کاندید بووه بۆ په‌رله‌مانى عێراق‌و ده‌نگێکى زۆرى هێناوه، تۆمه‌تبارکردنى له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه«. ناوبراو وتیشى «تۆمه‌تبارکردنى سه‌لیم شوشکهیى سیاسییه‌و په‌یوه‌ندى به‌و ساردییه‌وه‌یه که له‌نێوان کۆمه‌ڵ و پارتیدا هه‌یه و ئیشه‌ڵڵا ئه‌و ساردییه‌ش نامێنێت، چونکه کۆمه‌ڵ هه‌موو کات له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزیدا بووه«. هەروەها سه‌لیم شوشکهیى، دوێنێ شه‌و رونکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر قسه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێرداو وتی «»گوایە من لە ترسی دادگا رامکردوە، بەڵام ئێمه باوه‌ڕمان به‌دادگایه‌کى سه‌ربه‌خۆى بێلایه‌نە، ئاماده‌ین ڕێز له بڕیاره‌کانى بگرین». هه‌روه‌ها له‌به‌شێکى تر‌ى رونکردنه‌وه‌که‌یداا ده‌شڵێت «زۆر به‌توندى ئه‌و ئه‌تۆمه‌تانه ره‌تده‌که‌مه‌وەو به‌هه‌وڵێکى ده‌زانم بۆ ناشیرینکردنى که‌سایه‌تیم».». لەدوای روداوەکەی هەولێر، هەر دوێنێ له‌کۆنگره‌ى یه‌کێتى زانایان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به روداوه‌که‌ى بیناى پارێزگاى هه‌ولێر کرد‌و وتى» تیرۆر به‌ناوى ئاینى ئیسلامه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و ده‌بێت رێگرى له‌بیرى توندڕه‌وى بکەین». نێچیرڤان بارزانى له‌میانه‌ى به‌شداریکردنى له‌کۆنگره‌ى یه‌کێتى زانایانى ئاینى وتى «هه‌ولێر روبه‌ڕوى کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆریستى بوه‌وه، ده‌بێت له‌ڕووى فکرییه‌وه روبه‌ڕووى تیرۆر ببینه‌وه‌و نابێت تیرۆر بلکێندرێت به‌ئاینى ئیسلامه‌وه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد «هه‌رێمى کوردستان ته‌بایى نێوان پێکهاته‌کانى پاراستووه‌و یه‌کێتى زانایان هه‌میشه پشتیوانى گه‌ل و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بوون».
هاوڵاتی؛ ره‌نجده‌ر رزگار دانیشتوانی گەڕەکی هەولێری نوێ دەڵێن گەورەی هێرشبەرەکانی سەر بینای پارێزگای هەولێر کە سێ گەنج و مێردمنداڵ ئەنجامیان داوە خاوەن پێداویستی تایبەت بووەو پێیان سەیرە کاری لەو شێوەیەی ئەنجامدابێت، یەکێک لە هاوڕێکانی دەڵێت ئەو «کوڕی ئەو کارانە نەبوو». رووداوی هێرشەکردنەسەر بینای پاریزگای هەولێر لەبەیانی رۆژی ٢٣ی تەمموز کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی ئاشکرابوو تەمەنیان کەمەو مێردمنداڵن. هێرشەکە سێ مێردمنداڵ ئەنجامیاندا کە دانیشتوی گەڕەکی قه‌ڵاتی نوێن لە هەولێر. گەورەکەی ناویان کە ناوی بیلال-ە تەمەنی ١٨ ساڵ بووە، بە هۆی لاوازی جەستەیی و کەم قسەکردنەوە هاوڕێکانی ناویان ناوە زۆمبی. زۆمبی کارەکتەرێکی سینەماییە، لەفیلمە سینەمایەکاندا وەکو کارەکتەرێکی کەمئەقڵ و کەمجوڵەو قسەنەزان دەردەکەوێت. هاوڕێکانی دەڵێن قاچێکی کورت بووەو جوڵەی باش نەبووە، هەروەها بە ئەستەم توانیویەتی قسە بکات و لێی تێنەگەیشتوون. جگە لە بیلال دوو کەسی تر لەو هێرشەدا بەشداربوون کە تەمەنیان ١٦ ساڵ بووە. لەو ڤیدیۆیانەدا کە بڵاوبۆتەوە دەردەکەوێت دەمانچەیەکیان بە دەستەوەیەو یەکەمجار پاسەوانی بەر دەرگای پاریزگا بریندار دەکەن. ئەو قوتابخانەیەی کە بیلال و هاورێکانی وانەیان تێدا خوێندوە ئەو سێ مێردمنداڵە دانیشتووی گەڕەکی قه‌ڵاتی نوێی شارۆچکەی بنەسڵاوەن و ٣٠ خولەک لەهەولێرەوە دوورە. گەنجەکان دەڵێن رۆژانە ئەوان کاتەکانیان لەبۆشاییدا بەڕێدەکەن و هیچ ئیش و کارێکیان نیە بیکەن. کاتێک تیمی هاوڵاتی گه‌یشته ئه‌م گه‌ڕه‌که، ئەوەی بینی پیرو گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌کان هه‌ریه‌که پۆل پۆل له‌سوچێکه‌وه باس باسی رووداوی پەلامارەکەی پارێزگای هه‌ولێر دەکەن که لەلایەن سێ کوڕی گه‌ڕه‌کەکه‌یان ئەنجامدراوەو. ئەوانەی کە قسەیان بۆ هاوڵاتی کرد به‌تاسه‌وه باسی هەڵسوکەوت و کەسایەتی ئەو میردمنداڵانەیان دەکرد. هەندێک لەوانە داوایان دەکرد بەو مەرجە قسە دەکەن کەناویان نەهێنرێت، چونکە بابەتەکەیان بەئاسایی نەدەزانی. مامۆستایه‌کی ئەو قوتابخانەیەی کە سێ مێردمنداڵەکەی لێبووە، به هاوڵاتی وت «ئه‌و وێنانه‌م بینی تاسام، هه‌رسێکیان ده‌ناسم ئه‌و ماوه‌یه‌ی که قوتابی من بوون هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بوو، به‌تایبه‌ت بیلال هه‌ر دراوسێمان بوو، یه‌کێک بوو له‌کوڕه بێ کێشه‌کانی کۆڵانەکەمان، زه‌ره‌رو زیانی بۆ که‌س نه‌بوو، ئه‌وانی دیکه‌ش له قوتابخانه بێ کێشه بوون، به‌ڵام ئه‌و شته شاراوه‌یه که‌س له‌ناو دڵی که‌س نییه». گه‌نجێکی دراوسێی ماڵی بیلال کە له‌ساڵی ٢٠٠٧ەوه، دراوسێیان بووەو تەنها پێنج خانوو ماڵیان له‌ماڵی ئەوانەوە دوور بووە، باس لەوە دەکات کە بیلال خاوەن پیداویستی تایبەت بووە. ئەو گەنجە وتی «بیلال که‌سێک بوو له‌ڕووی رێکردنەوە ئاسایی نه‌بوو، قاچێکی له‌قاچێکی تری درێژتربوو زمانیشی تۆزێک لاڵ بوو، درەنگ قسه‌ی بۆ ده‌هات». ئه‌و گه‌نجه وتیشی «من ئاشنایه‌تیم هه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوکانم هه‌بوو که‌سێکی ئاسایی بوو هیچ کاتێک قسه‌ی نه‌کردووه که له‌گه‌ڵ ئه‌و کرده‌وه‌یە نزیک بێ. زیاتر ده‌چوو بۆ مزگه‌وت و زۆرجاریش لای ماڵه‌وەیان یاری تۆپێنی ده‌کرد». ئه‌و گه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد کە بیلال له‌گه‌ڵ برازاکه‌ی قوتابی بووە وتی «ئه‌مساڵ له‌پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی له‌سێ ده‌رس که‌وتبوو، پێشبینیم نه‌ده‌کرد ئه‌و کهسانە ئه‌و کاره بکه‌ن زۆرجار له کۆڵان پێیان ده‌گوت (زۆمبی) قسه‌کانی رێک نه‌بوون به‌زحمه‌ت قسەی بۆ دەهات». عه‌بدوڵا دوکاندارێکی ئەو گه‌ڕه‌که‌یه ده‌ڵێت «هه‌موومان ئه‌م کارەیمان پێ هەڵە بوو، به‌س ده‌بێ بڵێین هۆکار چییه؟ گه‌نج له‌قه‌ڵاتی نوێ له بۆشاییه‌کی زۆر ده‌ژین ئیشوکار نییه، گه‌ڕه‌کێکی په‌راوێزخراوه، هیچ پاخچه‌یه‌ک و پارکێک و په‌یمانگایه‌ک و خولێکی لێ نییه، هیچ شتێکی لێ نییه ئه‌و گه‌نجانه خۆیانی پێ سه‌رقاڵ بکه‌ن». وتیشی «ئه‌وانه زۆر تێکه‌ڵی خه‌ڵک نه‌ده‌بوون چه‌ند که‌سێک بوون به‌رده‌وام به‌یه‌که‌وه بوون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مزگه‌وتیش بۆ ئه‌و کارانه هۆکار نییه، من هه‌موو فه‌رزه‌کان له‌مزگه‌وتم که‌س رۆژێک به‌منی نه‌وتووه تۆ توندڕه‌وی، ئه‌مڕۆ ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن هۆکاری سه‌ره‌کییه» . گه‌ڕه‌که‌کە ٣٠ خولەک لەهەولێرەوە دوورە، گه‌نجه‌کانی گەڕەکەکە تا یه‌کی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه تۆزاوییەکانی گەڕەکەکە پیاسه ده‌که‌ن، ته‌نها یاریگایه‌کی شه‌ش یاریزانی لێیه، لەکاتێکدا له‌قه‌ڵاتی نوێ نزیکه‌ی په‌نجا تیپی تۆپی پێی میللی لێیه. دوکاندارەکە وتی «گەر یاری بکەی به‌زەحمه‌ت به‌رتده‌که‌وێت، له‌سه‌ر حکومه‌ت پێویسته رێگه بگرێ که گه‌نج بیر له‌خۆکوشتن و خۆته‌قاندنه‌وه نه‌که‌نه‌وه» . گه‌نجێکی تری قه‌ڵاتی نوێ به هاوڵاتی وت «دوای ئه‌و رووداوه گه‌نجێکی زۆر له‌قه‌ڵاتی نوێ بۆ لێکۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراون» . ره‌هێڵ یەکێکی تر بوو لەو مێردمنداڵانە، ئەو دوکاندارە دەڵێت «براکه‌ی رەهێڵ ئه‌فسه‌ری زێره‌ڤانی بوو، ئه‌و برایەی ده‌ناسم له‌نزیکه‌وه زۆرجار یاری تۆپێنمان کردووه خێزانێکی رێکن، رەهێڵ زۆر زیره‌ک بوو له‌قوتابخانه، هه‌موو ساڵێک یه‌که‌می پۆل بوو، ئه‌وم نه‌ده‌ناسی» ئه‌م گه‌نجه‌ش ده‌ڵێت «گه‌نجه‌کانی ئه‌م گه‌ڕه‌که زۆر بێ ئیشن گه‌نج هه‌یه دوکانی داناوه چوار پێنج مانگ به‌زه‌ره‌رێکی زۆر دایخستووه، گۆڕه‌پانێک هه‌یه هه‌موو گه‌نجه‌کان لێی کۆده‌بنه‌وه هه‌مووی بێ ئیش و بێ پاره‌ن و له‌ناوه‌ندی هه‌ولێر دوورین و شوێنێکی لابه‌لایه» . وتیشی «من بیلالم له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وت زۆر بینیوه به‌س که‌سێک بوو له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه شلۆق بوو، که ئه‌و رووداوه‌م زانی وا تێگه‌یشتم برا گه‌وره‌که‌ی بیلاله، چونکه که‌س چاوه‌ڕێی بیلالی نه‌ده‌کرد شتێکی وا‌بکات، چونکه هی ئه‌و شتانه نه‌بوو»