سازدانی: ئه‌حمه‌د فارس زیاد که‌ریم به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی کۆمپانیای فلای ئهڕبیل له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکى هاوڵاتی دا سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ى هێڵى فڕۆکه‌وانى فلای ئه‌ربیل، ئاماژه به‌وه‌ده‌کات جگه له کاپتنى فڕۆکه‌که سه‌رجه‌م ستافه‌که کوردن و گشهتهکانیان هه‌فتانه له هه‌ولێرو به‌غداوه بۆ چه‌ند وڵاتێک ئه‌نجامده‌ده‌ن و بڕیاره فڕۆکه‌ى تر بکڕن و له سلێمانیشه‌وه گه‌شت ئه‌نجامبده‌ن. هاوڵاتی: کۆمپانیای (فلای ئه‌ربیل) له‌که‌یه‌وه دامه‌زراوه؟ زیاد که‌ریم: فلای ئه‌ربیل له‌ساڵى 2005دامه‌زراوه که‌رتی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ى ده‌بات چه‌ند گه‌نجێکى سه‌ر مایه‌دار سه‌ر به‌م کۆمپانیایه کارده‌ن وه‌کو که‌رتی تایبه‌ت. هاوڵاتی: ئه‌و فڕۆکانه کڕدراون یان هی کۆمپانیاى ترن؟ زیاد که‌ریم: ئه‌و فڕۆکانه تایبه‌ت بهفلای ئهربیلن ژماره‌یان دوو فرۆکه‌یه گه‌شته‌کان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌ڵام له ئاینده‌دا فڕۆکه‌یه‌کى تریش زیاد ده‌کرێت. هاوڵاتی: ئه‌و فڕۆکانه به‌چه‌ند کڕدراون کە موڵکی فلای ئهربیلن؟ زیاد که‌ریم: ئه‌م فڕۆکانه کڕدراون به‌ڵام نامانه‌وێت لێره بڵێن به‌چه‌ند کڕدراون یان نرخه‌که‌ی ئاشکرا بکه‌ین، چونکه ئه‌وه شتێکی (بزنسیه) چونکه ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ى که له‌م کۆمپانیایه‌وه کارده‌که‌ن نایه‌نه‌وێت نرخه‌که‌ى ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ى به‌لای ئێمه‌وه گرنگه فڕۆکه‌که کوردییه هه‌ڵگرى ناوێکى کوردیشه که فلاى ئه‌ربیله. هاوڵاتی: جۆرى ئه‌م فرۆکانه چین؟ زیاد که‌ریم: ئه‌م فڕۆکانه له‌جۆرى (بۆینگ 373)ن . هاوڵاتی: توانی هه‌ڵگرتنی چه‌ند نه‌فه‌ریان هه‌یه؟ زیاد که‌ریم: زیاتر له 130گه‌شتیار له‌خۆ هه‌ڵده‌گرێت بۆ هه‌ر گه‌شتێک. هاوڵاتی: بۆچه‌ند وڵات گه‌شتیان پێده‌کرێت؟ زیاد که‌ریم: له ئێستادا (ئۆکرانیا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، سوید) له‌داهاتوشدا وڵاتانى تر دێنه ناو گه‌شته‌کانمان وه‌کو تورکیا‌و چه‌ند وڵاتێکى تر به‌ڵام جارێ هه‌ر ئه‌وانه‌یه. یه‌که‌مین گه‌شتمان 18 مانگ بوو له ڕێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تی بۆ ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید کاتژمێر 12 که زیاتر له 60 گه‌شتیارى له‌خۆگرتبوو هاوڵاتی: یه‌که‌مین گه‌شتی فلای ئه‌ربیل بۆکام وڵات بوو و چه‌ند سه‌رنشینی له‌خۆ گرتبوو؟ زیاد که‌ریم: یه‌که‌مین گه‌شتمان 18ئه‌م مانگه‌بوو له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تی بوو بۆ ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید کاتژمێر 12 که زیاتر له 60گه‌شتیارى به‌سه‌ره‌وه له‌خۆ گرتبوو که هاوکاتبوو له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگى کردنه‌وه‌ى ئه‌م هێڵه بوو به‌به‌شداری به‌رپرسانی ئیدارى و حکومی و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن. هاوڵاتی: کێ یه‌که‌مین بلیتى گه‌شته‌که‌یان بڕى و بۆ کام وڵات بوو؟ زیاد که‌ریم :یه‌که‌م که‌س که بلیتى ئه‌م گه‌شته‌ى بڕى بۆستۆکهۆڵم ئافره‌تێک بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌کەی، که کوردی خه‌ڵکى هه‌ولێر بوون. هاوڵاتی: ستافه‌که‌ى ئێوه هه‌موو کوردن یان بیانیشی تیایه؟ زیاد که‌ریم : ستافى ناو فڕۆکه له 6کچى کورد پێکهاتون که هه‌ڵده‌ستن به‌سه‌رپه‌رشتی کردنی ناو فڕۆکه‌که زمانه‌کان (عهربى و کوردى و ئینگلیزی به‌باشی ده‌زانن و کاپتنى فڕۆکه‌که بیانیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا فڕۆکه‌وانێکى کورد هه‌بێت پابه‌ندى ڕێنماییه‌کانى کاره‌کانى ئێمه بێت ئه‌وا به‌دڵنیایى له‌داهاتوو کاپتنهکهشمان ئه‌بێته کورد. هاوڵاتی: هیچ پلانێکتان هه‌یه بۆ فراوانکردنى گه‌شته‌کانتان؟ زیاد که‌ریم : به‌دڵنیایی له‌داهاتویه‌کى نزیکدا هه‌م فڕۆکه‌کان زیاد ده‌که‌ین وه هه‌میش گه‌شته‌کانمان زیاد ده‌که‌ین، وه‌کو تورکیا، ئه‌رمێنیا، ئازرباینجان، لوبنان، میسر، دوبه‌ى، به‌پێ ى ڕێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى فڕۆکهوانانى ئه‌م وڵاتانه. هاوڵاتی: ئایا گه‌شته‌کان ته‌نها له‌فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه ده‌بێت؟ زیاد که‌ریم: له ئێستادا گه‌شته‌کانمان له‌فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێرو به‌غداد دایه، به‌ڵام له داهاتویه‌کى زۆر نزیک گه‌شته‌کانمان له‌سلێمانیشه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێن. هاوڵاتی: ئه‌م فڕۆکانه له‌کوێ کڕدراون؟ زیاد که‌ریم : ئه‌م فڕۆکانه له ئۆکرانیا کڕدراون و له‌گه‌ڵیان کۆنتاک زیاتر دروست ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى فڕۆکه‌ى زیاتریشمان بۆبێت. هاوڵاتی: ئایا ئێوه به‌ته‌نها سه‌رنشین دهگوزان نه‌وه یاخود که‌لوپه‌لى بازرگان‌یش؟ زیاد که‌ریم: ئه‌و فڕۆکه‌یه فڕۆکه‌یه‌کى مه‌ده‌نییە ته‌بعه‌ن هی گه‌شتیارانە، دڵنیام له‌داهاتوش کارى گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌لى بازرگان‌یش ده‌که‌ین. هاوڵاتی: ئایا گه‌شته‌کانتان ڕۆژانه‌یه هه‌فتانه‌یه، چۆنه؟ زیاد که‌ریم : هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى که ئاماژه‌م پێدان گه‌شته‌کانمان هه‌فتانه‌یه جگه له سوید نه‌بێت هه‌فته‌ى دووجار گه‌شتمان بۆ سوید هه‌یه. هاوڵاتی: بیرۆکه‌ى دانانی ئه‌م کۆمپانیایه لاى کێ بوو؟ زیاد که‌ریم: ده‌سته‌یه‌ک له گه‌نجی بزنسمانی کوردستان بوو بیریان له‌و کاره کرده‌وه سه‌رمایه‌ى خۆیان خسته گه‌ڕ له‌م بواره‌دا ، به‌رێز لاوه‌ند شێخ مه‌ندیش به‌ڕێوه‌به‌رى رێگه‌پێدراوى کۆمپانیای فلاى ئه‌ربیله. هاوڵاتی: تاچه‌ند به‌کردنه‌وه‌ى فلاى ئه‌ربیل ئه‌رکی هاوڵاتیان ئاسان بوه له‌نێوان وڵاتاندا؟ زیاد که‌ریم: بێگومان له‌و کاته‌وه‌ى که ئێمه فلاى ئهربیلمان ڕاگه‌یاندوه به‌رله‌وه‌ى گەشتهکان ئه‌نجامبده‌ین له‌ڕێگه‌ى شۆسیال میدیا که ڕیکلامێکمان بۆ کردنه‌وه‌ى ئه‌م هێڵه کرد، خه‌ڵکێکى زۆر له ئه‌وروپا له کوردستان له‌و وڵاتانه‌ى که کوردى لێیه په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردین و ده‌ستخۆشانه‌یان لێ‌کردین. خه‌ونى ئه‌وان بوو ئێمه ئه‌نجامان دا که هێڵێکى کوردیى تایبه‌ت بهفلاى ئه‌ربیل هه‌بێت بهگواستنهوهى گه‌شتیاران، له‌به‌رئه‌وه‌ى گه‌شتیاران له وڵاتانى تر له‌ڕابردوودا، گه‌شتیان به هێڵه ئاسمانییه‌کانى وڵاتانی بیانی کردووه، تڕانزێتیان زۆر بووه که چه‌ندین کاتژمێر له‌وڵاتانى تر ماونه‌ته‌وه تاوه‌کو گهیشتونهتهوه شوێنه‌کانی خۆیان ڕاسته‌وخۆ له ئێستادا به هه‌ولێر و له‌داهاتویه‌کى نزیک بۆ سلێمانی بۆ به‌غداو ئیتر ئه‌رکى گه‌شتیاران زۆر ئاسانبووه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى. هاوڵاتی: ئایا ئه‌مه واى نه‌کردووه تێچوى گه‌شتیارانیش که‌مبکات؟ زیاد که‌ریم :تێچوى گه‌شتیاران به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو که‌مى کردووه. له‌ئێستادا نرخه‌کانى ئێمه بۆ چه‌ند وڵاتێک ته‌نها بۆ یه‌ک سه‌ر هه‌ولێر ستۆک هۆڵم 276دۆلار، هه‌ولێر ئه‌مستردام 276دۆلار،هه‌ولێر بێرمینگهام 292دۆلاره، هه‌ولێر نۆرم برێگ 276دۆلاره، هه‌ولێر کیپ 360دۆلاره، هه‌ولێر گۆته‌نبه‌رگ 262دۆلاره، سلێمانی ستۆکهۆڵم 274دۆلار ده‌بێت وه‌کو وتم له‌داهاتویه‌کى نزیک ئه‌کرێته‌وه. به‌غداد ستۆکهۆڵم 266دۆلار ئه‌وانه نرخهکانمانه که جیاوازیه‌کى زۆرى هه‌یه له‌گه‌ڵ هێڵه‌کانى تر‌ى فڕۆکه‌وانى. له‌و کاته‌وه‌ى ئێمه فلاى ئهربیلمان ڕاگه‌یاندوه، خه‌ڵکێکى زۆر له ئه‌وروپا و له کوردستان په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردین و ده‌ستخۆشانه‌یان لێ کردین هاوڵاتی: ستافه‌که‌تان له‌چه‌ند که‌س پێکهاتوون چه‌ندی کوڕن و وه‌چه‌ندی کچن؟ زیاد که‌ریم :له‌کۆمپانیا کچ و کوڕى لێیه کار ئه‌که‌ن به‌پێ پسپۆڕییه‌کانى خۆیان (ئایتی، شۆسیال میدیا، ڕاگه‌یاندن، کارگێڕى) به‌ڵام له‌ناو فڕۆکه ته‌واوى کارمه‌نده‌کانمان، کچن هه‌موشی کوردن. هاوڵاتی: هیچ ماوه له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى فلای ئه‌ربیل بیڵێى؟ ئێمه له‌چوارچێوه‌ى ئۆفیسێک له‌هه‌ولێر یاخود له‌به‌غداو سلێمانى یه‌وه ناوه‌ستین، به‌ڵکو فراوانى ئه‌که‌ین، له‌ڕێگه‌ى هاوڵاتی شه‌وه داوا له‌م کۆمپانیایانه‌ى فڕۆکه‌وانى و گه‌شتیاریى ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر بیان وێت کۆنتاکمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن، وه‌کو سپۆنسه‌رو ڕێگه پێدراو ئه‌وا ده‌توانن زۆربهخۆشحاڵیهوه کارمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى فراوانتر تۆڕه‌کانى فلاى بگەیەنینه هه‌موو شوێنێک.
نه‌جات ئه‌حمه‌د، هه‌ولێر ئابید ئیک هاوسه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى HDP له هه‌رێمى کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتی ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئاکه‌په و ئەردۆغان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تى هه‌ده‌پە ده‌کات و سێ بەربەستی وه‌ک رێگرى بۆ نه‌گه‌یشتن به رێژه‌ى 10% دانابوو، ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو که ئابوورى تورکیا 20 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه‌و به‌رەو قه‌یرانێکى گه‌وره ده‌چێت و ئەردۆغانیش کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که سیسته‌مى ئەردۆغان له برى ئه‌تاتورک بۆ داهاتووى تورکیا په‌یڕه‌و بکات و ده‌شڵێت به‌هۆى به‌هۆى هاوپهیمانیهتییهکانى تورکیا 8 کورسی په‌رله‌مانتارمان له‌ده‌ست چوو. هاوڵاتی: هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیاتان چۆن بینى وه‌کو هه‌ده‌په؟ ئابید ئیک: پێشخستنى پرۆسه‌که جۆرێک له ئینقیلابى هه‌ڵبژارنی تێدابوو له لایه‌ن ئەردۆغانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ماوه‌یه تورکیا له‌نێو ئاڵوزییهکهى گه‌وره تێده‌په‌رێت و ره‌وشى تورکیا رۆژ به رۆژ به‌رەو خراپ بوون ده‌چێت و تورکیا له‌نێو هه‌موو بواره‌کانى ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و دبلۆماسى به‌ناچارى تێپه‌ڕده‌بێت. بۆیه له هه‌بوونى هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ى له تورکیا بوونى هه‌یه تورکیا دێت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجامده‌دات، به‌تایبه‌ت پلانى هه‌بوو بۆ هه‌ده‌په تا نه‌توانێت وه‌ک پێویست ئاماده‌کارى خۆى بکات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان و تا نه‌توانێت له رێژه‌ى 10% ده‌رباز بێت. هاوڵاتی: واته ئه‌و پلانێکى ئەردۆغانه دژ به هه‌ده‌په تا نه‌توانێک وه‌ک پێویست ئاماده‌کارى بکات بۆ هه‌ڵبژارنه‌کانى تورکیا تا رێژه‌ى له 10% تێپه‌رنه‌کات؟ ئابید ئیک: به‌ڵى له 100% ئه‌وه پیلانێکى ئەردۆغان بوو دژى هه‌ده‌پ تا نه‌توانێت ئه‌و رێژه‌یه تێپه‌ڕێنێت، له کاتێکى زۆر که‌مدا بڕیارى هەڵبژاردنى دا، له کاتێکدا جگه له هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په و زیاتر له 10 بۆ 12 په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌پ له به‌ندینخانه‌دا بوون و 10 بۆ 12 په‌رله‌مانتارى دیکه‌ى هه‌ده‌په بهناچاریى له ئه‌ورپا ماونه‌ته‌وه و ناتوانن بێنه‌وه تورکیا و سیاسه‌ت بکه‌ن و بۆ هه‌ریه‌کیان 50 ساڵ به‌ندکردنى بۆیان داناوه، ئه‌مه جگه لەوەی زۆرێک له سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى هه‌ده‌په به‌ندکراون، ئه‌که‌په له رێگه‌ى مهئمورى ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌کاندا گرتووه، واته تورکیا له ره‌وشێکدایه که یاسا له‌و وڵاته‌ى راوه‌ستاوه و ده‌سه‌ڵات هه‌مووى لاى عه‌سکه‌رى و ئەردۆغاندایه که‌س ناتوانێت به نێوى دیموکراسى قسه‌ى خۆى هه‌بێت، زانستى ئه‌کادیماى تورکیا و رۆشنبیرانى ئه‌و وڵاته و ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانى ئاکه‌په‌ش دەڵێت ئەردۆغان ئو ده‌نگانه‌ى له کوێ هێناوه، چۆن په‌یداى کردووه، له کاتێکدا که ئه‌که‌په ده‌نگى که‌م کردووه و ئەردۆغان ده‌نگى زیاد کردووه که‌واته ساخته‌کارى بۆ خۆى کردووه. هاوڵاتی: سه‌ره‌ڕایى هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى تۆ باست کرد که‌چى هه‌ده‌په توانى رێژه‌ى له 10% تێپه‌ڕ بکات، ئه‌مه چۆن روویدا؟ ئابید ئیک: بۆ جارى یه‌که‌مه که سێ گرفت له پێش هه‌ده‌په دروستکرا تا نه‌گاته ئه‌و رێژه‌یه، گرفتی یه‌که‌م رێگریکردن له رێژه‌ى 10% ده‌نگه‌کان، دووه‌م هاوپه‌یمانى ئهکپه و مه‌هه‌په، سێیه‌میش هاوپه‌یمانى جه‌هه‌پە و پارتى و سه‌عاده‌ت پێکه‌وه دژى هه‌ده‌په بوون. له مێژووى تورکیا، ئه‌وه‌یه یه‌که‌م جارە ئه‌و جۆره هاوپه‌یمانیه‌ته دروستبکرێن، ئه‌ویش بۆ هه‌ده‌په بوو تا وه‌ک به‌ربه‌ستێک بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌ده‌په توانى ئه‌وانه بشکێنێت و تاکه پارته که ده‌نگى زیاتر بووه له پێشتر. هاوڵاتی: که‌واته له‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ده‌په رێژه‌ى کورسیه‌کانى زیادى کردوه؟ ئابید ئیک: به‌ڵێ پێشتر 59 کورسى هه‌بوو ئه‌مجاره بۆته 67 کورسى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانانه دژى هه‌ده‌په دروست نه‌کرابان ئه‌وه دەبووە 75 کورسى. هاوڵاتی: ژماره‌ى ئه‌و کورسییانه‌ى ئێستا هێناوتانه له پلانى ئێوه‌دا هه‌بوو یا چاوتان له زیاتر بوو؟ ئابید ئیک: ده‌نگى کوردان و ده‌نگه‌کانى دیکه له‌نێو هه‌ده‌پە له 17% بۆ 18% زیاتره، به‌ڵام به هۆى ئاسته‌نگه‌کانى پێشمان له‌لایه‌ن ئاکه‌په و ده‌وڵه‌تى تورکیا ناهێڵن هه‌ده‌په بگاته ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خۆى. بۆ نموونه سێ رۆژ پێش هه‌ڵبژارنه‌کان سێ هه‌ڤاڵى ئێمه‌یان کوشت و هه‌ڤاڵانى ئێمه‌یان له‌سه‌ر سندوقەکان ده‌رده‌کرد، ئه‌زییه‌تیان ده‌دا و ده‌ستگیریان ده‌کردن و ده‌ریان ده‌کردن، بۆیه چاوه‌ڕێى ئێمه زیاتر بوو له‌وه‌ى هێناومانه. هاوڵاتی: هاپهیمانییهتى ئاکه‌په و مه‌هه‌په کاریگه‌رى له‌سه‌ر دهگى ئێوه هه‌بوو؟ ئابید ئیک: مه‌هه‌په پارتێکى نه‌ژاد په‌رسته له شاره کوردییه‌کان هیچى نییه، به‌ڵام ئه‌که‌په ده‌نگى هه‌بوو له شاره کوردییه‌کان که وه‌کو جاشێکن بۆ ئەردۆغان کارده‌که‌ن و به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندى که‌سیى که‌وتووه‌نه. هاوڵاتی: سه‌رکه‌وتنى هه‌ده‌پ له رێژه‌ى 10% و بوونى 67 په‌رله‌مانتار تا چه‌ند کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاشتى ده‌بێت له تورکیا؟ ئابید ئیک: ئاشتى له‌گه‌ڵ ئاکه‌په و ئەردۆغان بوونى نیه و نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئەردۆغان له ساڵى2013 ه‌وه کاتێ دانیشتنه‌کانى ئیمراڵى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لان تێکدا. بۆیه کاتێ هه‌ده‌په سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه وه‌زیرى ناوخۆی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى له هاوسه‌رۆکى ئێمه کردووه و وتویەتی ئێمه ئێوه خه‌لاس ده‌که‌ین و له‌ناوتان ده‌به‌ین. نیه‌تى ئه‌وان چاره‌سه‌رکردن نیه و به‌قه‌د ئه‌وه‌ى شه‌ڕیان ده‌وێت، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنى په‌رله‌مانتاره‌کانى هه‌ده‌په کاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه دبلۆماسییه‌کانمان له ده‌ره‌وه ده‌بێت و ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێن که مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌ى دیکه هه‌یه له تورکیا. هاوڵاتی: هەدەپە هیچ به‌رنامه‌یه‌کى هه‌یه تا به‌شدارى حکومه‌ت بکات یا وه‌ک ئۆپۆزسیۆن ده‌مێنێته‌وه؟ ئابید ئیک: سیسته‌مى تازه‌ى تورکیا، گرنگى په‌رله‌مان ناهێڵێت و حکومه‌تیش کاریگه‌رى نابێت و سیسته‌مه‌که سه‌رۆکایه‌تیه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئاکه‌په و ئەردۆغان سه‌رکه‌ون و 300 کورسى به‌ده‌ستبهێنن ئه‌وا هیچ واتایه‌ک بۆ په‌رله‌مان ناهێڵێت و ئەردۆغان ده‌بێته سه‌رۆک کۆمار و ده‌سه‌ڵات هه‌مووى لاى خۆیه‌تى و چى بوێت واده‌کات و ده‌وڵه‌تى تورکیا ئه‌وکات ته‌رکیزیان له‌سه‌ر هه‌ده‌پە ده‌بێت تا ئاسته‌نگیان له‌به‌رده‌م دروستبکه‌ن ئینجا جه‌هه‌په دێت. هاوڵاتی: هه‌ده‌پە وه‌ک پارتێکى لیبڕاڵ و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئەردۆغان ده‌یه‌وێت سیاسه‌تى سوڵتان و عوسمانییه‌ت زیندوو بکاته‌وه، ئێوه به‌رنامه‌تان چى ده‌بێت؟ ئابید ئیک: ئێمه زیاتر کار ده‌که‌ین وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کى دیموکراتى و کۆمارى دیموکراتى و پێکه‌وه ژیانى نه‌ته‌وه‌کان به‌گشتى. هه‌موومان هاوبه‌ش بین له تورکیا له رووى ناسنامه‌و په‌روه‌ردە و مافى نه‌ته‌وه‌کان وه‌ک مرۆڤ بوون، که‌س له‌که‌س زیاتر نه‌بێت.که‌چى ئاکه‌په و ئەردۆغان کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ئاڵا و یه‌ک وڵات و وه‌ک سه‌رده‌مى عوسمانییه‌کان هه‌موو خه‌ڵک پێویسته تورک بێت و هه‌وڵ ده‌دات ببێته‌وه سوڵتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و رۆڵى عوسمانى بگەڕێنێته‌وه ناوچه‌که وه‌ک له کۆندا هه‌بوو هه‌ر له که‌رکووک و موسڵ و ته‌رابلوس عه‌فرین و ئه‌وانى دیکه. هاوڵاتی: بوونى ئەردۆغان به سه‌رۆک کۆمار و ده‌رچوونه‌وه‌ى ئاکه‌په تا چه‌ند به‌ربه‌سته له چوونى تورکیا بۆ نێو یه‌کێتى ئه‌وروپا، ئایا په‌یوه‌ندى ئه‌که‌په له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌وروپا چۆنه؟ ئابید ئیک: به‌هیچ جۆرێک تورکیا ناتوانێت بچێته نێو یه‌کێتى ئه‌وروپا، له‌به‌رئه‌وه‌ى له دواى کۆتایى پێهێنانى ئاشتییانه‌ى ئیمراڵى، ئەردۆغان ئه‌وه‌ى ده‌زانى که ناتوانێت بچێته نێو یه‌کێتى ئه‌وروپا، بۆیه ئه‌وکات وتى تورکیا پێویستى به چوونى بۆ نێو یه‌کێتى ئه‌وروپا نییه. بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى کورد له تورکیا بوونى هه‌یه و مافى وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه ئه‌وه هه‌رگیز ناکرێت و له بوارى دیبلۆماسییه‌وه له ئاستێکى زۆر خراپدایه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌وروپا. هاوڵاتی: ئه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌وروپا و رەوەندی کورد له ده‌ره‌وه‌ى تورکیا؟ ئابید ئیک: پێش دەستگیرکردنی هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌پە سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش کاتێ نێوان رووسیا و تورکیا خراپ بوو، وه‌ک نێوه‌ندگیرییه‌ک له‌گه‌ڵ شاندێک چووە روسیا، ئه‌وکات حکومه‌تى ئه‌که‌په و تورکیا به‌رێز ده‌میرتاشیان وه‌ک خائینێک وه‌سفکرد که چۆن ده‌چێت له‌گه‌ڵ دوژمنى تورکیا که رووسیایه داده‌نیشێت، له‌کاتێکدا ئه‌و شانده بۆ ئه‌وه چوو بوو که بارگرژییه‌که بڕه‌وێنیته‌وه، که‌چى ئێستا تورکیا و روسیا په‌یوه‌ندییان باشه، که‌چى ده‌میرتاش له بهندینخانیه. هه‌ده‌پە رۆڵى زۆر باشی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه هه‌یه له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا نوێنهرایەتیمان هه‌یه و له‌گه‌ڵ جالییهى کوردیش رۆڵى باشمان هه‌یه له پێشکه‌وتنیش دایه. هاوڵاتی: داهاتووى تورکیا له رووى ئابوورییه چۆن ده‌بینن؟ ئابید ئیک: له‌ئێستادا ره‌وشى ئابوورى تورکیا زۆر خراپه و کارسازێن تورکى له 70بۆ80% پاره‌ى خۆیان له بانکه‌کانى تورکیا کشاندۆته‌وه ده‌ره‌وه‌ى تورکیا. پارەی تورکى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى زۆر دابه‌زیوه، تورکیا له‌نێو ئاڵوزییهکى گه‌وره‌دایه، خه‌ریکه جارێکی دیکه بگه‌ڕێته‌وه ساڵانی 2000-2001 ى سه‌رده‌مى بڵند ئه‌جه‌وید له رووى ئابوورییه‌وه و ئه‌وکات دۆلار له‌به‌رامبه‌ر لیرەی تورکیا زۆر به‌هێز بوو، بۆیه ره‌وشى تورکیا بهرەوخراپ بوون ده‌چێت و تورکیا ده‌که‌وێته ژێر قه‌رزێکى زۆره‌وه. ئیش زۆر که‌مبوو هه‌زاران کۆمپانیا ئیفلاسیانکردووه و داخراون و به هه‌زاران سه‌رمایه‌دارى تورکیا بۆ کار چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى تورکیا. هاوڵاتی: که‌واته پێت وایه تورکیا له رووى ئابووریه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بیست ساڵ پێش ئێستا و جارێکى دیکه سیاسیه‌تى ئابورى ئه‌و ووڵاته تووشى قه‌ران ده‌بێته‌وه؟ ئابید ئیک: ئه‌وه 17 ساڵ ئەردۆغان له ده‌سه‌ڵاته و هه‌موو شتێکى له‌ده‌سته کوا پێمناڵێن چى کردوه بۆ تورکیا، کاتێ سیسته‌مى کرده سه‌رۆکایه‌تى ئیتر واتایه‌کى بۆ دیموکراسى و حکومه‌ت و په‌رله‌مانیش نه‌هێشت و ده‌سه‌ڵاتى هه‌مووى له خۆى کۆکردۆته‌وه. هاوڵاتی: پێتوایه ئەردۆغان ده‌توانێ بۆ چوار ساڵى دیکه تورکیا به‌ڕێوه ببات و بگاته‌وه هه‌ڵبژاردنێکى دیکه؟ ئابید ئیک: کاتێ ئەردۆغان هاته ده‌سه‌ڵات پرۆژه‌ى بۆ ساڵى 2023 داناوه که ئه‌و کاته واته 100 ساڵه‌ى کۆمارى تورکیا و چه‌ندین بەڵێنى به گه‌لى تورکیا داوه تا باوه‌ڕیان پێ‌کرد که‌چى ئێستا دیارکه‌وت که ئەردۆغان کێیه‌و چى ده‌کات و کاتێ 100 ساڵه‌ى کۆمارى ئۆرکا به ناوى خۆى بکات و ئیدى له‌برى ئه‌تاتورک بڵێن ئەردۆغان هه‌موو شتێک له خۆى کۆبکاته‌وه. ده‌یه‌وێت ئیدى له برى ئه‌تاتوک ئەردۆغان ناوى بێت و بۆیه ده‌ستى له هه‌موو کایه‌کانى تورکیا وه‌رداوه، ته‌نانه‌ت ده‌ستکاریى پاره‌ى تورکیاش کردووه سفرى گۆڕیوه و سیسته‌مى پهرهوهردشى گۆریوه هه‌موو کردوه به ناوى سیسته‌مى ئەردۆغانی.
سازدانى: هاوڵاتی هۆگر شاڵى، بریکارى وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان غاز و گازوایلیشیان بۆ دابین بکه‌ن له‌توانایاندا نییه ئه‌و بڕه زۆره‌ى کاره‌با بگوازنه‌وه، چونکه پێویستیان به دروستکردنى هێڵى 400 که‌یڤى هه‌یه بۆ ناوه‌ندى وێستگه‌کانى کاره‌با و چاککردنى تۆڕه‌کانى دابه‌شکردنى کاره‌با. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که له‌ئێستادا ته‌نها دوو هه‌زارو 750 مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن و له‌توانایاندایه له‌مانگى ته‌موزدا 12 کاتژمێر کاره‌با دابین بکه‌ن. هاوڵاتی: باسلهوە ده‌کرێت له مانگى ته‌مووزدا ته‌نیا هه‌شت کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى بده‌ن به هاوڵاتیان، له‌کاتێکدا که نزیکه‌ى سێ هه‌زار مێگاوات کاره‌با هه‌یه، ئایا ناتوانن کاتژمێره‌کانى کاره‌با زیاتر بکه‌ن؟ هۆگر شاڵى: له‌مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز و رۆژانى جه‌ژندا 2750 مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌م هێنراوه له‌کاتێکدا خواست له‌سه‌ر کاره‌با ( 3911 ) مێگاوات کاره‌با بووه، به‌هۆى له‌بارى که‌ش و هه‌وا به‌و بڕه کاره‌بایه‌ش به تێکڕا زیاتر له 16-18 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى دراوه به‌هاوڵاتیان و کاتژمێره‌کانى دیکه‌ش له ڕێگه‌ى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه کاره‌با دابین کرا، واتا وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌و مانگه پیرۆزه‌دا توانى به‌سه‌رکه‌وتوویى کاره‌با دابین بکات و رێگه‌ى نه‌دات کوژانه‌وه‌ى گشتى و ناوچه‌یى له سیسته‌مى کاره‌با روو بدات، له ئێستادا که پله‌کانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌کى خێرا رووى له‌هه‌ڵکشان کردووه‌و خواستى به‌کارهێنانى کاره‌با بۆ چوار هه‌زار و 500 بۆ پێنج هه‌زار مێگاوات به‌رزبووه‌ته‌وه له‌توانادا نابێت به‌و بڕه کاره‌با بهرههمهاتووهى پێشوو هه‌مان بڕه کاره‌با بدرێته هاوڵاتیان، هه‌ربۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌هاوکارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان بڕه غازى پێویست بۆ وێستگه‌کانى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با زیاد بکه‌ین و 12 کاتژمێر کاره‌با بده‌ین به‌هاوڵاتیان. سه‌باره‌ت به زیادکردنى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با که له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا بودجه‌و پاره‌یه‌کى زۆرى ده‌وێت و حکومه‌ت ئه‌وله‌وییه‌تى گرنگترى هه‌یه به تایبه‌تى بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى دانا غاز به‌رنامه‌یه‌کیان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ زیادکردنى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتی، هیوادارین ئه‌و به‌رنامه‌یه به زووترین کات سه‌ربکه‌وێت و تواناى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌باى زیاترمان هه‌بێت. هاوڵاتى: باسى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کانت کرد، پێتوانییه تێکه‌ڵکردنى ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته له ئێستادا ته‌نها به‌ناو بۆته یه‌ک، چونکه ده‌وترێت ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو وه‌زاره‌تى یه‌کخستووه له‌رووى ئیدارییه‌وه نییه به‌ڵکو ته‌نیا له‌رووى پێدانى گازوایل و غازه‌وه‌یه بۆ وێستگه‌کان؟ هۆگر شاڵى: من خۆم پاڵپشتى یه‌کگرتنى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ده‌که‌م له‌ناو یه‌ک وه‌زاره‌تى نوێ دا ئه‌مه له‌زۆربه‌ى وڵاتانى پێشکه‌وتووى دنیا وایه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش هه‌مان بیرۆکه‌ى هه‌یه و ته‌نانه‌ت هه‌نگاوى بۆ نراوه ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ته‌نیا پێویستى به‌خۆئاماده‌کردن و گۆڕانکارى له یاساکانى هه‌ردوو وه‌زاره‌ته. هاوڵاتى: ده‌وترێت هاوڵاتیان نزیکه‌ى 300 ملیار دینار قه‌رزارى کاره‌بان ئایا ناتوانن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ماهه‌نگى بکه‌ن له پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پاکتاوى ئه‌و قه‌رزانه بکه‌ن؟ هۆگر شاڵى: ئه‌م بیرۆکه‌یه زۆر باس کراوه ئێمه‌ش پاڵپشتیمان کردووه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ى پاشه‌که‌وتى موچه و پێدانى کرێى کاره‌با به پاشهکهوتهکهى موچه له‌رێگه‌ى میکانیزمێکى دیاریکراوه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى کاره‌با نییه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى داراییه، ئێمه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتماندایه ئه‌و قه‌رزانه بۆ هاوڵاتیان بکه‌ینه قیست. هاوڵاتى: له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌ریه‌ک له کۆمپانیاکانى کار‌و قه‌یوان و سه‌رمایه‌دار ئه‌حمه‌د ئیسماعیل وێستگه‌ى کاره‌بایان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌وترێت له 90%ى به‌رهه‌مى کاره‌با لاى که‌رتى تایبه‌ته پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا کۆمپانیاى دیکه رێگه‌ى پێده‌ده‌ن له‌به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با به‌شدار بێت؟ هۆگر شاڵى: وه‌زاره‌تى کاره‌با له ئێستادا له هه‌ردوو سێکته‌رى که‌رتى تایبه‌ت و حکومى به بڕى پێنج هه‌زار مێگاوات کاره‌با یه‌که‌ى به‌رهه‌مهێنانى له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و خراپى هێڵه‌کانى گواستنه‌وه‌ى کاره‌با له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان غاز‌و گازوایلى پێویستیشمان بۆ دابین بکات ئێمه له‌تواناماندا نییه ئه‌و بڕه کاره‌با زۆره بگوازینه‌وه ئه‌مه پێویستى بهدروستکردنى هێڵی400 کیڤى و وێستگه‌کانى ناوه‌ندى 400 کیڤى و چاککردنى تۆڕه‌کانى دابه‌شکردنى کاره‌با هه‌یه، هه‌ربۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا دانانى وێستگه‌ى نوێى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با پێویست نییه. هاوڵاتى: که‌واته له‌توانادا نییه ئه‌و پلانه‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌به‌رده‌ستیدایه بۆ ساڵی 2020 تاوه‌کو ئاستى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با به‌رزبکاته‌وه‌و ماوه‌کانى پێدانى کاره‌با زیاد بکات له‌کاتى خۆیدا جێبه‌جێى بکات ؟ هۆگر شاڵى: قه‌یرانى دارایى و شه‌ڕى داعش و بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه زیانێکى گه‌وره‌ى له جێبه‌جێکردنى هه‌موو پلان و ماستهرپلانى وه‌زاره‌تى کاره‌با گه‌یاند، کاره‌با سێکته‌رێکه به به‌رده‌وام پێویستى به نۆژه‌نکردنه‌وه‌و پرۆژه‌ى نوێ و ته‌کنه‌لۆژیاى تازه هه‌یه، هه‌موو پرۆژه‌یه‌کى کاره‌باش پاره‌و کاتى پێویسته ئه‌مه کاڵایه‌ک نییه له‌بازاڕه جیهانییه‌کان هه‌بێت و راسته‌وخۆ بکڕدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌و دواکه‌وتن و پاشه‌که‌وتکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران توانیمان رۆژه سه‌خته‌کان تێپه‌ڕێنین و چاوه‌ڕوانى باشبوونى دۆخه‌که‌و جێبه‌جێکردنى چه‌ند پرۆژه‌یه‌کى گرنگین له‌وانه پرۆژه‌ى سیسته‌مى زیره‌ک که چه‌ند بوارێکى گرنگ له‌خۆده‌گرێت له‌وانه دانانى پێوه‌رى زیره‌ک، که هۆکارى سه‌ره‌کى ده‌بێت بۆ کۆنتڕۆڵکردن و که‌مکردنه‌وه‌ى کاره‌باى به‌فیڕۆچوو، هاوکات دابه‌شکردنى کاره‌با به‌دادوه‌رى به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ئه‌مه‌ش سودمه‌ندى سه‌ره‌کى هاوڵاتیانه. هاوڵاتى: ده‌وترێت خه‌رجیه‌کى زۆر بۆ کڕینى گازوایل ده‌چێت بۆ نه‌کراوه به‌غاز که له 50%ى نرخه‌که‌ى که‌متره؟ هۆگر شاڵى: وه‌زاره‌تى کاره‌با یه‌کێک له‌و هه‌نگاوانه‌ى که جێبه‌جێى کردووه به‌هاوکارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان ئه‌وه بوو به‌رهه‌مهێنانى کاره‌باى له گازوایله‌وه گۆڕى بۆ غاز و به‌مه‌ش پاره‌یه‌کى زۆر بۆ بودجه‌ى حکومه‌ت گه‌ڕایه‌وه، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ى ئه‌و یه‌کانه‌ى له‌تواناشدا نییه له‌م کاته‌دا غازى بۆ دابین بکرێت رامانگرتووه، به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌و قه‌یرانى دارایى و کێشه‌ى ته‌کنیکى گواستنه‌وه‌ى کاره‌باى به‌رهه‌مهێنراو. هاوڵاتى: له پارێزگاى سلێمانى له‌چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌ک کاره‌باى نیشتمانى کراوه‌ته 20 ئهمپێڕى و جۆزه، له‌مه‌شدا هاوڵاتیان 50 بۆ 80 هه‌زاریان لێوه‌رگیراوه، که به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى کۆى ئه‌و پاره‌یه 7 بۆ 8 ملیار دیناره له‌کاتێکدا پێوه‌رى زیره‌ک داده‌نرێت و ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ڵێن شکستى هێناوه ئایا قه‌ره‌بووى ئه‌و که‌سانه ده‌که‌نه‌وه؟ هۆگر شاڵى: وه‌کو وه‌زاره‌تى کاره‌با به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتگیرى دانانى جۆزه‌ى 20 ئهمپێڕیمان نه‌کردووه، ئه‌م بیرۆکه‌یه له‌سه‌ر داواکارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى بووه‌و به‌راشکاوى من و براده‌رانى ته‌کنیکى له‌وه‌زاره‌ت پێمان راگه‌یاندوون ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه. هاوڵاتى: تا چه‌ند هاوڵاتیانى کوردستان له‌به‌کارهێنانى کاره‌با هۆشیارن؟ هۆگر شاڵى: به‌ڵێ هاوڵاتیانى کوردستان هۆشیارن له‌به‌کارهێنانى کاره‌با، ته‌نانه‌ت هاوکارییه‌کى باشى وه‌زاره‌تى کاره‌بایان کردووه به‌وه‌ى شاره‌زاییه‌کى باشیان له‌و فشار‌و پاڵه‌په‌ستۆیه هه‌یه که لهوهرزهکانى هاوین و زستان ده‌که‌وێته سه‌ر شانى وه‌زاره‌تى کاره‌باو کارمه‌ندانى، هه‌ر بۆیه ئێمه سوپاسى هاوڵاتیان ده‌که‌ین و هیوادارین هاوڵاتیان هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى کاره‌با به مه‌به‌ستى پێشخستنى کاره‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى کاره‌باى به‌فیڕۆچوو. هاوڵاتى: تاچه‌ند هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان وه‌زاره‌تى بازرگانى و کاره‌با هه‌یه بۆ هێنانى ئامێره کاره‌باییه‌کان؟ هۆگر شاڵى: یه‌کێک له‌کێشه‌کانى کاره‌با هێنانى ئه‌و هه‌موو ئامێره کاره‌باییه یه که به ئهمپێڕێکى زۆر کار ده‌کات یاخود له‌رووى هونه‌رى و کوالێتییه‌وه لاوازه، ئه‌مه‌ش کێشه‌ى له‌زۆر به‌کارهێنانى کاره‌با بۆ دروستکردوین، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لاى وه‌زاره‌ته ئه‌م حاڵه‌ته پێویستى به به‌رزکردنه‌وه‌ى ئه‌داى ده‌زگاکانى کۆنترۆڵ کوالێتى هه‌یه، که ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى بازرگانییه‌وه هه‌یه.
ئارا ئیبراهیم چوار لایه‌نه ناڕازییهکهى هه‌رێمى کوردستان پێشبینى جیاواز ده‌که‌ن بۆ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان و گۆڕانکارى لهکورسییهکانیاندا، به‌پێى بۆچونى به‌رپرسانیان بێت هاوپه‌یمانى هه‌شت و گۆڕان حه‌وت و یه‌کگرتوو چوار و کۆمه‌ڵ دوو کورسیان فه‌وتاوه‌و چاوه‌ڕێى ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خۆیان ده‌که‌ن. چوار لایه‌نه ناڕازییهکهى هه‌رێم پێکهاتوون له هه‌ریه‌که له (بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ). رێبوار که‌ریم وه‌لى، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «هاوپه‌یمانى 10 کورسى به‌ده‌ستهێناوه‌و ته‌نها دوو کورسییان بۆ جێهێشتووین، ئه‌گه‌ر هه‌ژمارکردنه‌وه به حه‌قیقى بکرێت هه‌شت کورسیمان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، چونکه به‌ئامانج گیراوین له ساخته‌کارییه‌کاندا». هه‌روه‌ها ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئه‌گه‌ر هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به راستى و دروستى بکرێت له‌سلێمانى و هه‌ولێر دوو کورسیمان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه لانى که‌م، چونکه ئه‌و ده‌نگانه‌ى بۆمان هاته‌وه، به‌پێى ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌ستکارى نه‌کرابوون ده‌نگه‌کانمان زۆر زیاتر بووه «. چوار لایه‌نه ناڕازییهکهى هه‌رێم پاش ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باسیان لهساختهکارى کرد له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن دڵخۆشن و ئومێدیان هه‌یه ده‌نگه ڕاسته‌قینه‌کانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه. له‌لایه‌کى تره‌وه، قاسم گه‌ڵاڵى به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «چوار کورسیمان فه‌وتاوه له‌پارێزگاى دهۆک دووکورسى و له‌هه‌ولێر و سلێمانى یه‌کى کورسییه‌ک و چاوه‌رێى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان ده‌که‌ین». هاوکات، به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان لهفراکسۆنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له سلێمانى سێ بۆ چوار کورسیمان فه‌وتاوه‌و له هه‌ولێر دوو کورسى و له که‌رکوکیش لانى که‌م کوردسیهکمان فه‌وتاوه، به کۆى گشتى حه‌وت کورسیمان فه‌وتاوه و چاوه‌رێین بۆمان بگه‌رێته‌وه«. ئه‌م قسانه‌ى به‌رپرسانى چوار لایه‌نه ناڕازییه‌که له‌کاتێکدایه، که هێشتا هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستى پێنه‌کردووه.
هاوڵاتی گفتوگۆکردنى نێوان لایه‌نه ناڕازییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى بۆ پێکهێنانى هاوپه‌یمانێتى گه‌شتۆته بنبه‌ست و کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵیدا نییه‌و گۆڕان و هاوپه‌یمانى و یه‌کگرتوو ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان یه‌ک لیست پێکبهێنن. ئه‌و چوار لایه‌نه دوێنێ بڕیاریاندا چاوه‌ڕێى سه‌رکردایه‌تى باڵاى حیزبه‌کانیان بکه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى دوا واده‌یه بۆ دیاریکردنى هاوپه‌یمانێتییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان. ئارام قادر، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى هاوپه‌یمانى به هاوڵاتی وت «ئێمه وه‌کو هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین له‌لایه‌نه‌کان بەجیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌که‌ن به‌ڵکو پێکه‌وه به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستاندا بکه‌ین، به‌ڵام تائێستا هه‌وڵه‌کان نه‌چووەته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت». ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى ماوه‌ى هاوپه‌یمانێتى درێژنه‌کاته‌وه، ئه‌وا هه‌ر لایه‌نه‌و به‌جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌کات. دوێنێ جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆبونه‌وه‌و له به‌یاننامه‌یه‌کدا که وشیار عومه‌ر له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا باسى کرد و وتى «بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماده‌یه و ده‌ستپێشخه‌ره بۆ هه‌مو کارێکى پێکه‌وه‌یى، هاوپه‌یمانى سیاسى و به‌ره‌یى له‌نێوان هه‌مو ئه‌و پارته سیاسى و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تى و ریفۆرمخوازیانهى ئامانجیان گۆڕانکارى ریشه‌یى سیاسیى و ئابوریى و کۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌ڕێگه‌ى چه‌سپاندنى حوکمى یاسا و دادپه‌روه‌ریى کۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌شه‌پێدانى ئابوریى و دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى». وشیار عومه‌ر، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى به هاوڵاتی وت «گۆڕان ده‌ستپێشخه‌رى کردووه‌و ئاماده‌یه، زیاتر قسه‌م نییه«. ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت وه‌ک مه‌بده‌ئی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به‌جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان بکه‌ن و دواتر به‌ره‌ى هاوبه‌ش پێکبهێنن. ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «وه‌کو مه‌بده‌ئ کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین وه‌ک خۆمان به جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان بکه‌ین، دواتر به‌ره‌یه‌ک پێکبهێنرێت له‌و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت چاکسازى سیاسى و ئیدارى بکه‌ین له‌هه‌رێمى کوردستاندا». هه‌رچه‌نده یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى هاوپه‌یمانێتییان له دوو رۆژى رابردوو راگه‌یاند به‌ناوى (به‌ره‌ى چاکسازى)، به‌ڵام ئاماده‌شن به‌شدارى هاوپه‌یمانێتى فراوانتر بکه‌ن له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نه ناڕازییهکهى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى. قاسم گه‌ڵاڵى، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو به هاوڵاتی وت «پێشتر هه‌وڵدراوه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵى ئیسلامى هاوپه‌یمانێتى ئه‌نجام بدەین، به‌ڵام خۆیان ئازادن که به‌شدارییان نه‌کردووه‌و پێیانوابووه له به‌رژه‌وه‌ندیاندا نییه، ئێستاش ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت چاکسازى بکه‌ن هاوپه‌یمانێتى فراوانتر بکه‌ین». ده‌رباره‌ى نه‌چونه ناو هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌و یه‌کگرتوو، به‌رپرسه‌که‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى وتى «به‌هۆى ئه‌و دۆخه سیاسییه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هاتۆته ئاراوه، به‌رچاو روونییه‌ک نییه بۆ هاوپه‌یمانێتى و پێکه‌وه بوون له یه‌ک لیستدا، ئێمه پێمانوابووه له به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌تدا نییه نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندى کۆمه‌ڵ، چونکه هه‌موو کات به‌رژه‌وه‌ندى میله‌تمان پێشخستووه‌و بیرمان له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆمان نه‌کردووەته‌وه«. بڕیاره هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان لە 30 ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت و تائێستا دوو هاوپه‌یمانێتى ناوى خۆیان تۆمار کردووه.
ئارا ئیبراهیم بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەینێ دەنگبدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ئەگەر هاتوو دەرکەوت لەسەدا ١٥ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە لیژنه‌ى به‌دواداچون بۆ راستییه‌کانى هه‌ڵبژاردن دەڵیت له‌سه‌دا 40 ده‌نگه‌کان ساخته‌کراون. ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتی وت «ئه‌گه‌ر ساخته‌کارییه‌کان بسه‌لمێندرێت و رێژه‌که‌ى بگاته له‌سه‌دا 15 ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه«. وتیشى «په‌رله‌مان کۆده‌بێته‌وه تا چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستکارى بکات تا هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى له‌سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر نا په‌رله‌مان بێ ده‌نگ نابێت له‌و یاسایه‌ى خۆى ده‌ریکردووه و ده‌بێت وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت». بڕیاره پێنجشه‌ممه کاتژمێر 11ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کۆببێته‌وه بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى چواره‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و چه‌ند بڕگه‌یه‌ک زیاد بکات تا هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست، له‌سه‌دا سه‌د بکرێت. هەروەها عادل نورى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى به‌دواداچون بۆ راستییه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد داڕشتنه‌وه ته‌واوى پرۆژه بڕیارى هه‌موارکردنى چواره‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌واو کرا و رۆژى پێنجشه‌ممه کۆده‌بینه‌وه. وتیشى»ئه‌مه‌نده کۆت و به‌ندمان داناوه، شه‌یتان ساختەکاری کردبێت تێدا ده‌رناچێت، ده‌بێت له‌سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌کان هه‌ژمار بکرێته‌وه هه‌موو ئه‌نجامه‌کان و بڕیاره‌کانى کۆمسیۆن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و باتڵه«. عادل نورى زیاتر وتی «ملیۆنان ده‌نگ ساخته‌کارییان تێدا کراوه‌و به‌پێى ئه‌و بهدواداچونهى ئێمه کردومانه وه‌ک لیژنه‌که رێژه‌ى له‌سه‌دا 40ى ده‌نگه‌کان ساخته‌کارییان تێدا کراوه، بڕگه‌یه‌ک زیاد ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ساخته‌کارى له‌سه‌دا 15% بێت ئه‌وا هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌که هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه«. لە چاوپێکەوتنێکی ژمارەی پێشووی دا عادل نورى، ئەوەی ئاشکرا کردبوو که تەنها لەسەدا نۆ-ى هاوڵاتیانى عێراق بەگشتى بەشدارى هەڵبژاردنەکانیان کردووه و له چەند شوێنێک ساختەکارى بەرێژەى لەسەدا 80 بووه.
هاوڵاتی حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نن، به‌درێژایی ساڵانى مانه‌وه‌یان له‌خاکى هه‌رێمى کوردستان موراعاتى هه‌رێمیان کردووه‌و هه‌وڵیان نه‌داوه کارێک بکه‌ن که بیخه‌نه ژێر فشارى ئێرانه‌وه، ئه‌وه‌ش لهکاردانهوهیاندا به‌رانبه‌ر دروستکردنى لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران بۆ رێگریکردن له چالاکییه چه‌کدارییه‌کانیان. لیژنه‌که دواى دوایین پێکدادانى چه‌کدارى له10ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵدا له‌نێوان پێشمه‌رگه‌کانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران(حدکا) و سوپاى پاسدارانى ئێران له سنورى شارى شنۆى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان پێکهێنرا، که به‌پێی راگهیەنراوێکى حدکا له‌و شه‌ڕه‌دا نۆ پاسدار کوژراون و 18ى دیکه‌ش برینداربوون. سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى 17ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ته‌سنیمى نزیک له سوپاى پاسداران پێکهێنانى ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ى ئاشکراکرد، بۆ تاوتوێکردنى پرسی دزه‌کردنى گروپه چه‌کداره‌کان له خاکى هه‌رێمه‌وه بۆ ئێران. جه‌ختیشیکردووه‌ته‌وه که هه‌رێم رێگه به هیچ کارێکى «تیرۆریستى» له سنوره‌کانییه‌وه دژ به ئێران نادات. پێکهێنانى ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه دواى چه‌ند رۆژێک هات، له راده‌ستکردنى یاداشتێکى ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه به حکومه‌تى هه‌رێم، له‌باره‌ى جموجوڵى چه‌کدارى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى ئێران له‌خاکى هه‌رێمه‌وه. به‌پێی میدیا فه‌رمییه‌کانى ئێران، له یاداشته‌که‌دا که کونسوڵى گشتى ئێران له هه‌ولێر راده‌ستى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کردووه، جه‌خت له مافى ئێران کراوه‌ته‌وه بۆ روبهڕوونهوهى سه‌رچاوه‌ى هێرشه چه‌کدارییه‌کان که ده‌کرێنه سه‌ر سوپاى پاسداران. کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌رده‌وام جه‌ختده‌کاته‌وه که ئه‌و هێرشه چه‌کدارییانه‌ى ده‌کرێنه سه‌ر سه‌ربازه‌کانى له‌خاکى هه‌رێمه‌وه‌یه، به‌و پێیه‌ى حزبه ئۆپۆزسیۆنه چه‌کدارییه کوردییه‌کانى ئه‌و وڵاته بنکه و باره‌گایان له خاکى هه‌رێمدا هه‌یه. هێرشه چه‌کدارییه‌کانى به‌شێک له‌و حزبانه دژ به ئێران، ماوه‌ى دوو ساڵه ده‌ستیپێکردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێرانه‌وه، دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى ساڵى 2016 که باره‌گایه‌کى ئه‌و حزبه‌ى له‌کۆیه کرده ئامانج و حدکا ئێرانى به‌ئه‌نجامدانى تۆمه‌تبارکرد. محه‌مه‌د ساڵح به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانى حدکا به هاوڵاتی راگه‌یاند، تا ئێستا زانیارییه‌کى فه‌رمییان پێنه‌گه‌یشتووه له‌باره‌ى دروستکردنى لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێم و ئێران، تا هه‌ڵوێستى خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕن. به‌ڵام جه‌ختیکرده‌وه که گۆڕه‌پانى چالاکى ئه‌وان و حزبه‌کانى دیکه‌ى نه‌یارى ئێران، رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه و په‌یوه‌ست نییه به هیچ هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندییه‌کى نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و ئێرانه‌وه. حدکا له‌ساڵى 1993 ه‌وه و له‌سه‌ر داواى به‌ره‌ى کوردستانى ئه‌وکات باره‌گاکانى له قه‌ندیله‌وه گواسته‌وه بۆ شارى کۆیه، که ئه‌وکات له‌گه‌ڵ حزبى دیموکراتى کوردستان یه‌ک حزب بوو، دواتر جیابونه‌وه‌و بوون به دوو حزب که هه‌ردوکیان هه‌ر له کۆیه جێگیربوون. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و حزبه ده‌ستپێکى قۆناغێکى نوێی دژ به ئێران راگه‌یاند، به ئامانجى «گرێدانى خه‌باتى شاخ و شار»، له‌و ماوه‌یه‌شدا و تائێستا به‌ده‌یان جار روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌کدارى له‌نێوان ئه‌و حزبه و سوپاى پاسداران روویداوه. به‌رپرسه‌که‌ى حدکا جه‌ختیکرده‌وه که ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک موراعاتى هه‌رێمیان کردووه‌و کارێکیان نه‌کردووه که ئه‌و وڵاته بخه‌نه ژێر فشارى ئێرانه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى هه‌رێمیان له‌به‌رچاو گرتووه. وتیشى «به‌ڵام چاره‌نوسى جوڵانه‌وه‌ى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان په‌یوه‌ندى به گۆڕه‌پانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌وه هه‌یه، نه‌ک هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌کانى نێوان ئێران و هه‌رێم». حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که به‌گشتى له حه‌وت حزبى چه‌کدار پێکهاتوون، له سێ ناوچه‌ى هه‌رێمى کوردستان جێگیربوون، به‌شێکیان له ناوچه‌ى زڕگوێز له سنورى سلێمانین، به‌شێکى دیکه‌یان له کۆیه‌ن، چه‌ند حزبێکى دیکه‌شیان له سنورى هه‌ولێر بنکه‌و باره‌گایان هه‌یه. پێنج له‌و حزبانه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ره‌یه‌کى کارى هاوبه‌شیان پێکهێنا، به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى کردن و پێکهێنانى مه‌رجه‌عێک بۆ کارى سیاسی، به‌ڵام بۆچونى جیاوازیان هه‌یه له‌باره‌ى چالاکى چه‌کدارییه‌وه له‌م کاته‌دا له دژى ئێران. خه‌لیل نادرى وته‌بێژى پارتى ئازادى کوردستان (پاک) بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، دروستکردنى ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه له‌نێوان ئێران و هه‌رێم کارێکى چاوه‌ڕوانکراو بووه به‌لاى ئه‌وانه‌وه، چونکه ماوه‌ى 15 ساڵه هه‌رێم داوا له حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات ده‌کات هێرشى چه‌کدارى نه‌که‌نه سه‌ر ئێران، ئه‌و حزبانه‌ش به‌گشتى به‌و داوایه رازى بوون، ئه‌گه‌رچى رێککه‌وتنێک نییه له‌نێوانیاندا له‌و باره‌یه‌وه. پارتى ئازادى کوردستان که باره‌گاکه‌ى له سنورى هه‌ولێره، یه‌کێک بوو له‌و حزبانه‌ى رۆژهه‌ڵات که پشتیوانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمیان کرد له‌ساڵانى رابردوودا له‌شه‌ڕى دژ به داعشدا، ناوه‌ڕاستى نیسانى ئه‌مساڵیش سکرتێره‌که‌ى له هه‌ولێر روبه‌ڕووى هه‌وڵێکى تیرۆر کردن بووه که حزبه‌که، ئێرانى به هه‌وڵه‌که تۆمه‌تبارکرد. خه‌لیل نادرى باسى له‌وه‌کرد، حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات تا ئه‌وکاته‌ى له قوڵایی خاکى هه‌رێمدا بن، ره‌نگه نه‌توانن چالاکى چه‌کدارى دژ به ئێران بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاریاندا ئه‌وێ جێبهیڵن و روبکه‌نه چیاکان، ئه‌وکات ده‌توانن کارى له‌و شێوه‌یه بکه‌ن. تائێستا دیارنییه ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ى له‌نێوان هه‌رێم و ئێران پێکهاتووه تاچه‌ند رێگرى ده‌کات له جموجۆڵه چه‌کدارییه‌کانى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام له 10ى حوزه‌یرانه‌وه که دوایین پێکدادانى چه‌کدارى تێیدا روویدا تائێستا هیچ پێکدادانێکى چه‌کدارى دیکه رووینه‌داوه. ئیبراهیم زێوه‌یی به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى حزبى دیموکراتى کوردستان (حدک) به هاوڵاتی وت که ئه‌وان موراعاتى زۆرى هه‌رێمى کوردستانیان کردووه، «به‌ڵام نابێت هه‌رێمى کوردستانیش خۆى بخاته ژێر بارى هه‌موو داوا و فشاره ناڕه‌واکانى ئێرانه‌وه«. حزبى دیموکراتى کوردستان که باره‌گاى سه‌ره‌کى له کۆیه‌یه، نزیکه‌ى دوو ساڵه هیچ چالاکییه‌کى چه‌کدارى له‌دژى ئێران ئه‌نجامنه‌داوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 10 ساڵه پێشمه‌رگه‌کانى ناردووه‌ته قوڵایی خاکى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان. ئیبراهیم زێوه‌یی باسى له‌وه‌کرد، ناردنى ئه‌و پێشمه‌رگانه بۆ کارى رێکخستن و تهبیلیغاتى بووه، نه‌ک بۆ شه‌ڕو تێکهه‌ڵچوون «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه حزبین و جه‌ماوه‌ر چاوى لێمانه، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت». سەرەتای ئەمساڵ پێنج حزبی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەیەکی هاوبەشیان پێکهینا لە ژیر ناوی “ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان”. ئەو پینج حزبەش بریتی بوون لە (کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان، سازمانی خه‌باتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان). لە بەیاننامەی ئەو کۆوونەوەیەدا رێککەوتن لەسەر بڕوا بوون به روخانی کۆماری ئیسلامی و پێکهێنانی ئێرانێکی دیموکراتی، فیدراڵ‌و سیکۆلاره که تێدا مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان له‌وانه مافه‌کانی گه‌لی کورد تێیدا ره‌چاو بکرێت.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی وەرگێڕانی: هاوڵاتی لە رۆژی ٢٤ی حوزەیران تورکیا هەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکانی ئەنجام دەدات. ئەگەر بێت و لەو هەڵبژاردنە هیچ کەسێک نەتوانێت زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت ئەوا خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە نێوان براوەی یەکەم و دووەم لەهەشتی مانگی حەوت جارێکی دیکە بەڕێوەدەچێت. بۆچی ئێستا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچن؟ بریاربوو هەڵبژاردنەکان لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەبچن، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆگا، سەرۆکی تورکیا، وادەکەی بۆ ٢٤ی حوزەیرانی ئەمساڵ پێشخست. ئەردۆغان هۆکاری پێشخستنی وادەی هەڵبژاردنەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە «دەبێت تورکیا بەسەر ناسەقامگیری سەربکەوێت» بەوەی ئێستا لە ناوچەکە دووچاری چەند کێشەیەک بووەتەوە، بە تایبەت ئەوەی سوپای تورکیا ئێستا لە هەردوو وڵاتی سووریا و عێراق بوونی هەیە و ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات. بۆچی گرنگە ئەم هەڵبژاردنە؟ رەنگە ئەمە گرنگترین هەڵبژاردن بێت لە مێژووی تورکیادا. سەرۆکی نوێ بە تەواوی یاسای و دەسەڵاتی سەرۆکایەتی تورکیا دەچەسپێنێت یان دەگۆڕێت کە ساڵی پار لە ریفراندۆمێکدا تورکیا بە جیاوازییەکی کەم پەسەندی کرد. ئەو دەسەڵاتانەش بریتی بوون لە کەمکردنەوەی کاریگەری و رۆڵی یاسا و دەسەڵاتەکانی زیاتر بۆ سەرۆک و جێگرەکەی دەگوازرێتەوە. ئەگەر ئەردۆغان سەربکەوێت ئەوا ئەو گۆرینی یاسا و گواستنەوەی دەسەڵاتە لە تورکیا زیاتر دەچەسپێت و دەبێت بە بەشێک لە سرووشتی یاساکانی ئەو وڵاتە، ئەمەش رەنگە زیاتر تورکیا بەرەو تاکڕەوی ببات. کێ خۆی کاندید کردووە؟ ئەردۆغان ئەگەری زۆرە کە هەر وەک بەهێزترین سیاسی تورکیا بمێنێتەوە بەڵام رووبەرووی هەندێک رکابەری بووەتەوە کە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە کەمپینەکانی هەڵبژاردن ئەدایەکی زۆر باشیان پێشکەشکردووە، بۆیە رەنگە ئەمە وا بکات خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان رووبدات و ئەو هەڵبژاردنەش گرنگی زۆر دەبێت. کاندیدێکی بەهێزی دیکە، موحەرەم ئینجەیە. ناوبراو مامۆستای فیزیایە و کەسێکی کاریزماتیکە و سەر بە پارتی ئۆپۆزسیۆنی جەهەپەیە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە. مێرال ئەشێنەر، کە بە خاتوونی گورگ ناسراوە، کاندیدی پارتی ناسیۆنالیستی ئی ە(پارتی خێر). ئەو خانمە لە نێو گەنجان و کەسانی پێشەوەر لە تورکیا هاندەری زۆری هەیە. کاندیدی پارتی ئیسلامی تورکیاش، تێمێل کارامۆل ئۆغلۆ سەرۆکی پارت سعادەی ئیسلامی، یەکێک لە رەخنەگرەکانی ئەردۆغانە ئەگەرچی هەردووکیان هەمان ئایدۆلۆژی ئیسلامی‌یان هەیە «ئۆباماکەی کورد» و سەرۆکی زیندانکراوی هەدەپە، یەکێکە لە کاندیدە کاریزماتیکەکانی تورکیا. ئەو کاندیدە ئێستا لە زیندانە بەڵام پێدەچێت دەنگدەری کورد زیاتر متمانەی پێببەخشن بەوەی تاکە کاندیدی کوردە بۆ سەرۆکایەتی تورکیا لە پەرلەمان چی روودەدات؟ دوو هاوپەیمانی هەن کە خۆیان بۆ پەڕلەمان کاندید کردووە، یەکەمیان پارتی داد و گەشەپێدانی ئەردۆغانە، لەگەڵ چەند پارتێکی نەتەوەپەرست هاوپەیمانی کردووە. هاوپەیمانی دووەم لە پارتی سیکۆلاری جەهەپە و پارت ناسیۆنالیستی ئی و پارتی سەعادەتی ئیسلامی تورکیا پێکهاتووە. ئەوەی ئەم هاوپەیمانیەیە بەهێز کردووە یەکگرتنی سیکۆلارەکان و ئیسلامیەکانە، ئەم سیاسیانە پێشتر نەیاری یەکبوون بەڵام رەنگە ئێستا لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە تێگەشتبن و بیانەوێت سەرۆکی تورکیا بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن ئەوەی دەمێنێتەوە هەدەپەیە، هەدەپە لەگەڵ هیچ پارتێکی تورکیا هاوپەیمان نییە و بە تەنها خۆی کاندید کردووە. دەستووری تورکیا هەر پارتێک ناچار دەکات کە زیاتر لە ١٠%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت وەک لیستێک بچێتە ناو پەڕلەمان دەنا دەنگەکانی بۆ پارتێکی دیکە دەروات ئەم یاسایەش لە بەرژەوەندی پارتە گەورەکانە. بەڵام ئیستا یاسایەکی نوێ هەیە ئەویش بریتیە لەوەی ئەگەر پارتێک هاوپەیمان بێت لەگەڵ پارتێکی دیکە و یەکێکیان زیاتر لە ١٠% دەنگەکانیان بەدەستهێنابێت ئەوا هەردووکیان دەتوانن بچنە ناو پەڕلەمانی تورکیا ئەگەر بەگوێرەی چاوەڕوانی و پێشبینیەکان بێت هەدەپە بە تەنها لە ١٠ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانیش زۆرینە لە ئاک پارتی و ئەردۆغان دەسەنەوە. کەواتە کێ براوە دەبێت؟ ئەردۆغان بە پێشخستنی هەڵبژاردنەکان بڕوای وابوو کە دەتوانێت لە ئێستادا بەسەر نەیارەکانی سەربکەوێت، بەڵام وا دەردەکەوێت کە ئەو سەرۆکەی تورکیا ئێستا زۆرینە نەبێت. ئابووری خراپی تورکیا سەرئێشەی زۆری بۆ ئەردۆغان دروستکردووە. رۆژ لە دوای رۆژ لیرەی تورکیا بەهاکەی زیاتر بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدەدات. جیا لەمەش خەڵکی نیگەرانن لەوەی کە گومان لەوە هەیە بانکی ناوەندی تورکیا سەربەخۆیی خۆی لەدەستدابێت. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، ئەردۆغان وەک کەسایەتی رەنگە بەهێزترین بێت و ئەگەری هەر هەیە کورسی سەرۆکایەتی بباتەوە. لە تورکیا سنوقەکانی تورکیا زۆر متمانەیان پێناکرێت بەڵام پێدەجێت ئەردۆغان بە ئاسانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان بباتەوە. بەڵام لە خولی دووەم ئەگەری زیاترە کە کاندیدەکانی ئۆپۆزسیۆن براوە بن، بۆ ئەوەش ئۆپۆزسیۆن دەبێت تەرکیز بکاتە سەر دەنگی نەریتپارێز و نەتەوەپەرستەکانی تورکیا، دەنگی کوردەکانیش بەهۆی توڕەییان لە ئۆردوگان بۆ ئۆپۆزسیۆن دەبێت. یەکێکی دیکە لە ئەگەرەکان ئەوەیە کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی تورکیا بباتەوە بەڵام زۆرینەی پەڕلەمان لەدەستبدات و ئۆپۆزسیۆنی تورکیا زۆرینەی کورسیەکان بەدەستبهێنن.
ئانا بورشفسكايا و بيلال وەهاب لە پەیمانگای واشتن وەرگێڕانی هاوڵاتی لەمیانی کۆڕبەندی ئابووری ساڵانەی پیتەرسبێرگ لە ٢٥/5، نوێنەرانی حکوومەتی هەرێم و کۆمپانیای وزەی رۆزنەفت گرێبەستێکی زەبەلاحیان واژۆ کرد بۆ گەشەسەندن بە ژێرخانی گازی سروشتی کوردستان، ئەمەش درێژکراوەی ئەو گرێبەستە بوو کە ساڵی پار کرا بوو. رۆزنەفت رەزامەندبووە کە بۆرییەکی گاز دروست بکات کە بە تورکیادا دەڕوات و توانای ناردنی ٣٠ ملیار کیلۆمەتر سێ جا گازی هەیە ساڵانە، ئەمەش هەژموونی مۆسکۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات. ڤلادمیر پوتین خۆشی لە ٧ی مانگی شەش، دڵنیایدا لە گرێبەستەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان. کوردەکان لە ستراتیژی ئەمریکا ناڕازین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدوای ئاکتەرێکی نوێ دەگەڕێن، ئەمەش وایکرد نێچیرڤان بارزانی کەمپینی هەڵبژاردەکانی عێراق بەجێبهێڵێت و لە ٩ی پێنج بچێتە مۆسکۆ و لەگەڵ ئیگۆر سێچن، سەرۆکی رۆزنەفت، و ڤلادمیر پوتین کۆببێتەوە. پێشتریش مەسعود بارزانی لە مانگی ١١، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەو بە پەیوەندییەکانی دەچێتەوە لەگەڵ واشنتن، ئەمەش شتێکە مۆسکۆ بە خۆشحاڵییەوە وەریدەگرێت. رەنگە بارزانی بیەوێت جارێکی دیکە ئەو پەیوەندییەی کە باوکی لە ساڵانی چلەکان لە رووسیا هەیبوو زیندو بکاتەوە. رووسیا و ریفراندۆمی کوردەکان ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە لاوازترین بارودۆخیدایە، ئەمەش بەهۆی دەرئەنجامی ریفراندۆم بوو، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی وەستایەوە و وایکرد حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیوەی خاک و سامانی لە دەستبدات کە دوای ساڵی ٢٠١٤ و هاتنی داعش بەدەستی هێنابوو. هاوڕێکانی بارزانی بە تایبەت واشنتن پشتیان تێکردو و بەغدادیان بەهێزکرد. رووسیا نەرمتر بوو لەسە پرسی ریفراندۆم و وتی کە ئەوان رێز لە داوای نەتەوەی کورد دەگرن و دەبێت بە گفتووگۆ و تێگەشتنی هاوبەش لە چوارچێوەی عێراقی یەکگرتوودا هەبێت. مۆسکۆ بەشێوەیەکی ئاشکرا بێ لایەن مایەوە لە پرسی ریفراندۆم، ئەمەش نزیکبوونەوەی کوردەکانی بەدوای خۆیدا هێنا. گەڕانەوەی مۆسکۆ بۆ عێراق و کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٣، حکوومەتی عێراق دانی بەو گرێبەستانەی ڕژێمی پێشووی سەدام حوسەین نەنا کە لەگەڵ کۆمپانیا رووسیەکان هەیبوو، ئەمەش وایکرد کۆمپانیاکانی وەک لوک ئۆیل و گازپرۆم لە ساڵی ٢٠١٢ بێنە ناو بازاڕەکانی هەرێم و چەند گرێبەستێک ببەنەوە و ئەمەش بوە هۆی ئەوەی بارزانی سەردانی مۆسکۆ بکات. دواتر کۆمپانیا ئەمریکیەکانی وەک ئیکسۆن مۆبیل و شیڤرۆن بەهۆی هاتنی داعش چالاکی خۆیان لە هەرێم کەمکردەوە، حکوومەتی هەرێمیش ئەم بۆشاییەی بە کۆمپانیا رووسیەکان پڕکردەوە، کۆمپانیا رووسییەکانیش چونکە زۆر زیاتر لەگەڵ حکوومەتی رووسیادا تێکەڵن، گوێ بە هەندێک رێکاری سیاسی و ئابووری نادەن، ئەمەش وایکرد رۆزنەفت سەرەڕای ئەو ئابڵووقانەی لەسەرین، بەهۆی داگیرکردنی هەرێمی کریمیا لە ئۆکرانیا، بێتە ناو کوردستان. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە، رۆزنەف بڕی سێ ملیار و نیوی داوە بە حکوومەتی کوردستان و گرێبەستی گەشەپێدانی پێنج کێڵگەی نەوتی واژۆ کردووە و وەبەرهێنان لەژێرخانی نەوت و گازی کوردستان دەکات، گازپرۆمیش ئێستا گەشە بە سێ کێڵگەی دیکەدەدات. ئەم جۆرە پەیوەندیەش تا رادەیەک سیاسەتی حکوومەتی هەرێم دەگۆڕێت و مۆسکۆش دەستی فراوان تر دەبێت لە ناوچەکە. ئەوە گرنگە بزانین کە پەیوەندی مۆسکۆ و کوردەکان بۆ ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و لەسەردەمی کاسێرینی گەورە، شاژنی ئیمپراتۆری رووسیا کە ساڵی ١٧٦٢ بۆ ١٧٩٣، لە گرنگی ناوچەکە تێدەگەن. سیاسەت و بۆری نەوت حکوومەت هەرێمی کوردستان نەوت و گازی بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆی ئابووری بەکارهێناوە، بەڵام ئێستا کەوتوونەتە ژێر قەرزی چەندین کۆمپانیای نەوتەوە. رۆزنەفت لە ساڵی ٢٠١٧ هاتە ناوەوە و یارمەتی دان کە هەندێک لە کێشەکانیان کەم بکەنەوە- بۆ نموونە کێشەی کۆمپانیای دانا گاز کە ملیارێک دۆلار لەسەر حکوومەتی هەرێم کەوتووە. هەروەها ئێستا رۆزنەفت زۆرینەی هەناردەی نەوتی کوردستانی بەدەستەو بەڵێنی دروستکردنی بۆری گازیشی لە ڕێگای تورکیاوە بە کوردەکان داوە، ئەمەش مۆسکۆ دەخاتە پەیوەندی نێوان حكوومەتی هەرێم و ئەنقەرە. مۆسکۆش ئێستا چەند چاکەیەکی بەسەر ئەنقەرەوە هەیە، بەوەی دەیکات بە ناوەندی وزە لە ناوچەکە، رەنگە جێگای باڵادەستی ئەوروپا لە دابینکردنی وزەی ئەوروپا بگرێتەوە. بەرپرسانی عێراق رکابەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ناردنی نەوت، بەڵام دەسەڵاتی عێراق لە باکووری وڵات سنوردارە، چونکە یان دەبێت بۆرییەکانی کوردستان بەکاربهێنیت یاخود دەبێت خۆی بۆری نوێی کەرکوک دروست بکات. رۆزنەفت ئێستا ٦٠٪ی هێڵەکانی کوردستانی بەدەستە، رەنگە بتوانێت یارمەتی حکوومەتی هەرێم بدات کە ڕووبەڕووی زاڵبوونی بەغداد ببنەوە کە ئەوەش پارەیەکی زۆری دەوێت، ئەمەش وا دەکات بارزانی دەسەڵاتەکەی بپارێزێت و خۆی لە خۆبەدەستەوادان بە بەغداد بپارێزێت. رۆزنەفت پەیوەندی باشی هەیە لەگەڵ هەر یەک لە وڵاتانی ئێران و جەزائیر و میسر، ئەمەش وا دەکات حکوومەتی هەرێم پەیوەندییەکانی فراوان بکات خۆی لە هەژمونی واشنتن و ئەنقەرە بپارێزێت. جیا لەمانەش مۆسکۆ دەتوانێت لە دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق، یارمەتی حکوومەت هەرێم بدات کە هەندێک دەسەڵات لە بەغداد بەدەستبهێنێت. مەترسی رووکردنە رووسیا تورکیا و ئەمریکا هاوڕێی گرنگی حکوومەت هەرێمن، کوردەکانی عێراق پشتیان بە ئەمریکییەکان بەستووە بۆ یارمەتی لۆجیستی و دارایی پێشمەرگە، ئابوورییەکەشیان پشتی بە تورکیا بەستوە کە بۆ بەغداد نەگەڕانەوە. ئەگەرچی رووسیا کورسییەکی بۆخۆی کڕیوە لەسەر مێزی حکوومەت هەرێم بەڵام سوودی بۆ حکوومەت هەرێم هێشتا لە ژیر تاقیکردنەوەدایە. کوردستان نەوت و گازی بەکارهێناوە بۆ باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهان کە لە بەغداد بیپارێزن، بۆیە رووکردنە رووسیا مایەی سەرسوڕمان نییە. یەکێکی دیکەش لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل، بەم دواییە رووی کردووەتە مۆسکۆ بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکانی. ئێستا کە ئەمریکا سەرقاڵی ئێران و کۆریای باکوور و سووریایە، کوردەکان هەستیان کردوە کە پێویستە لەگەڵ رووسیا پەیوەندییەکانیان پەرە پێبدەن. بەڵام هەولێر دەبێت هۆشیار بێت لە کاریگەری درێژخایەنی، چونکە مۆسکۆ هەمیشە کوردەکانی بەکارهێناوە بۆ پرسی سەربەخۆییان. لە سووریا مۆسکۆ رێگای دا تورکیا هێرشبکاتە سەر عەفرین، لە کوردستان رووسیا دەتوانێت کۆمپانیاکانی لە هەرێم بەکاربهێنێت بۆ دەستکەوتی زیاتر کە بەغداد هاوبەشی کردن لەگەڵ کۆمپانیا سزادراوەکانی رووسیا، رەنگە ئەو سیاسەتەی نیشانی دەدەن بۆ چاکسازیی ئابووری و حکوومڕانی بخاتە مەترسییەوە، مۆسکۆش پێچەوانەی واشنتن هیچ گوێ ناداتە یاساکانی مافی مرۆڤ. زۆرێک لە بەرپرسانی ئەمریکا بەهۆی جەنگی داعشەوە، رەنگە زۆر گوێ نەدەنە نزیک بوونەوی کورد و مۆسکۆ بە تایبەت دوای ئەوەی هەولێر رەتیکردەوە گوێ لە ئەمریکا بگرێت بۆ دواخستنی ریفراندۆم، بەڵام دەبێت تێبگەن تا کاتێک رۆڵی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ناڕوونی بمێنێتەوە، هەندێک هێزی لۆکا‌ڵی روو دەکەنە رووسیا بۆ مانەوەیان، کە ئەوەش زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەیەنێت.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم عادل نورى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له ساخته‌کارییه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که ته‌نها له‌سه‌دا 9ى هاوڵاتیانى عێراق به‌گشتى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردووه و له چه‌ند شوێنێک ساخته‌کارى به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 80 بووه. عادل نورى، که هاوکات ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ده‌ڵێت» ته‌نها له‌سه‌دا پێنجى ساخته‌کارییه‌کان چاوپۆشى لێ ده‌کرێت هه‌رچه‌نده ده‌سوتێنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ساخته‌کارییه‌کان زیاتر له له‌سه‌دا 10 بێت ئه‌وکات هیچ مانایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردن نامێنێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه» هاوکات، باس له‌وه‌شده‌کات که ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ى بڕیاره حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌نجامى بدات بۆ ده‌ربازبوونه له‌م دۆخه‌ى ئێستا، به‌ڵام کارناکاته سه‌ر رێڕه‌وى یاسایى هه‌ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان. هاوڵاتی: ههژمارکرنهوهى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران که‌ى ده‌ستپێده‌کات؟ عادل نورى: له‌یه‌که‌م ڕۆژى دواى پشووى جه‌ژن یا ئه‌مڕۆ که چوارشه‌ممه‌یه یان سبه‌ى پێنجشه‌ممه ده‌ستپێده‌کات به چاودێرى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانى به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، هیوادارین به‌شێوه‌یه‌کى نه‌زاهه‌ت و شه‌فافییه‌ت بێت و ماوه‌ى 10 رۆژ تا دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت. هاوڵاتی: ئالیه‌تى ههژماردنهوهکه چۆن ده‌بێت، ئایا سه‌رجه‌م چاودێرى لایه‌نه‌کان له‌هه‌ڵبژارندا له‌وێ ئاماده ده‌بن؟ عادل نورى: هه‌ر هه‌مان ئالیه‌ته هه‌موو لایه‌نه‌کان نوێنه‌ره‌کان ده‌چنه‌وه سه‌ر سندوقه‌کانى هه‌ڵبژاردن، له پارێزگاکان به‌ده‌ست هه‌ژمار ده‌کرێته‌وه و دواتریش له‌به‌غدا. هه‌رچى کرابێت ده‌توانرێت ئاشکرا بکرێت. خۆم له‌گه‌ڵ تیمى پسپۆران و به‌رپرسى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گفتوگۆى زۆرم کردووه هه‌رچى رێکارى گزیکارى و ته‌زویرات هه‌یه که‌شف ده‌کرێت، ئیتر سندوق ده‌شکێنن و ئاوى تێدەدهکهن و ده‌یسوتێنن، کێشه نییه و هه‌موو داتاکانمان له‌لایه، ئێمه ده‌زانین چه‌نده ته‌زویرات کراوه، به‌ڵام با چاوه‌ڕێى هه‌ژمارکردنه‌وه به‌ده‌ست بین. هاوڵاتی: حه‌یده‌ر عه‌بادى داواى کردبوو کۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان بکرێت، ئایا کاریگه‌رى له‌سه‌ر رێڕه‌وى یاسایى هه‌ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان و ساخته‌کارییه‌کان ده‌بێت؟ عادل نورى: عه‌بادى زۆر تونده و دژى ساخته‌کارییه‌کانى هه‌ڵبژاردنه و بۆ خۆم هه‌ماهه‌نگیم له‌گه‌ڵیدا هه‌یه له‌سه‌ر ساخته‌کارییه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌و دانپیانانهى که کۆگاى ده‌نگه‌کانیان له ڕه‌سافه سوتاند خۆتان ده‌زانن چومه شوێنى رووداوه‌که، ئیحتماله کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه و دیکۆمێنت له‌و کۆبونه‌وه‌یه پیشانى لایه‌نه سیاسییه‌کان بدات، یان به‌ره‌و ئه‌وه بڕوات ئایا چى بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌م دۆخه ده‌ربازى بێت چ ده‌رفه‌تێک هه‌یه و کۆبونه‌وه‌که زیاتر راوێژکارى ده‌بێت، عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقه ده‌یه‌وێت راى لایه‌نه سیاسییه‌کان بزانێت که به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ر شانه. دڵنیابن له‌وه‌ى به هیچ جۆرێک نه عه‌بادى و نهغهیرى عه‌بادى ناتوانێت شتێک بڵێ که یاسا شکێن بێت، تازه ژماردنه‌وه‌ى له‌سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌کان بووه به یاسا له‌بڕیار ده‌رچووه و هیچ که‌سێک ناتوانێت لێ لایدات. واتا ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر کۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌ژێر چه‌ترى ئه‌م یاسایه بێت هیچ کێشه‌ى نییه، ئه‌گه‌ر بۆ بهتاڵکردنهو بۆ خۆدزینه‌وه‌ى ئه‌م یاسایه بێت ئه‌وا قه‌زا و دادگاى فیدراڵى و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش هیچ مه‌جال ناده‌ن. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر هه‌ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان رێژه‌ى ساخته‌کارییه‌کان زۆر به‌رز بێت و بکاته له‌سه‌دا 25 چى ده‌کرێت؟ هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه یا ته‌نها ده‌نگه ساخته‌کان ده‌سوتێنرێت؟ عادل نورى: له‌یاساکه‌دا هیچ ژماره‌یه‌ک دیارى نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌وکات له په‌رله‌مان من وتم ئه‌گه‌ر ته‌زویرات له‌سه‌دا 10 کرابێت ئه‌و کات هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، هیچ ژماره‌یه‌ک دیارى نه‌کرا، ئه‌مش به‌ماناى ئه‌وه نایات چاوپۆشى لێ بکرێت، چونکه رێژه‌ى ته‌زویر له‌سه‌دا پێنج بێت له زۆربه‌ى وڵاتان چاوپۆشى لێ ده‌کرێت هه‌رچه‌نده ده‌سوتێنرێت، ئه‌گه‌ر بچێته سه‌رو له‌و ژماره‌یه چاوپۆشى لێ ناکرێت، خۆى هه‌موو عێراق له‌سه‌دا نۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردووه، ئه‌وه‌ى وترا له‌سه‌دا 44 یا له‌سه‌دا بیست و ئه‌وه‌نده هیچى ئه‌سڵى نه‌بووه. به‌گشتى له‌سه‌دا نۆ و چه‌ند پۆینتێک و ناگاته له‌سه‌دا 10 به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان کردووه، له‌سه‌دا 91ى عێراقییه‌کان باوه‌ڕیان به گۆڕانکاریى و هه‌ڵبژاردن نه‌بووه. له سلێمانى و له چه‌ند شوێنێک له‌سه‌دا 80 ساخته‌کارى کراوه و شوێن هه‌یه له‌سه‌دا 67 و 60 ساخته‌کارى کراوه، ئیتر چ مانایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردن ماوه‌ته‌وه؟ ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ساخته‌کارى چووه سه‌دا 10 و سه‌ره‌وه ئه‌وکات هیچ شهرعییهتێکى نێوده‌وڵه‌تى نادرێت به هیچ حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه. هاوڵاتی: ده‌توانى به روونى راشکاوى پێم بڵێت که ئایا به کردارى ساخته‌کارییه‌کان که کراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌سوتێنرێت، یان هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌گشتى دووباره ده‌کرێته‌وه؟ عادل نورى: ئه‌گه‌ر تهزویراتهکه جوزئی بێت ئه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌سوتێنرێت ئه‌و ده‌نگانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌زویراته له شارێک و دوو شار‌و چوار شار کرابێت ئه‌وا هیچ بایه‌خێک بۆ هه‌ڵبژاردن نامێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردن به‌گشتى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هاوڵاتی: هه‌ندێ له چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن دادگاى فیدڕالى چاوه‌رێى رێکه‌وتنى لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان؟ عادل نورى:دادگاى فیدڕاڵى قانون و ده‌ستور لهبهردهستیایهتى گوێ به هیچ شتێکى تر نادات، مادام یاسایه‌ک له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌رچووه له په‌رله‌مانه‌وه رۆشتۆته بوارى جێبه‌جێ کردنه‌وه هه‌ر له رۆژى ده‌رچونیه‌وه ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق خستیه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، ئێستا ئێمه له‌به‌رده‌م یاسایه‌کى مامه‌ڵه پێکراوداین و ده‌بێت له‌سه‌دا سه‌د هه‌موو لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار جێبه‌جێ بکات. هاوڵاتی: به‌پێى یاساکه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگدانى تایبه‌تى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ که (ده‌نگدانى تایبه‌ت)ه، هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا که هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له سلێمانى خۆپیشاندانیان کرد، ئایا ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ده‌نگانه هه‌ژمار بکرێنه‌وه یا یاساکه جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ عادل نورى: بیستوومه حیزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کردووه، دیار بوو ده‌یانه‌وێت په‌لامارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بده‌ن، ئه‌وه یاسایه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێک قبوڵی نییه ده‌بێت په‌رله‌مانتاره‌کانیان له په‌رله‌مانه‌وه بێن و گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ن ئه‌مه یاسایه، ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌بێت له‌ژێر قوبه‌ى په‌رله‌ماندا قسه بکات نه‌ک له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک. هه‌رچه‌نده بۆ خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییم ده‌نگى ده‌نگدانى تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، چونکه ده‌نگى زۆربه‌ى هێزه‌کانى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه بۆ هاوپه‌یمانى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو بووه‌و که‌مێکى ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وانى تر، چونکه به هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه هێزه‌کانى ناوخۆ پێیان وتوون که ده‌نگیان بۆ هاوپه‌یمانى و گۆڕان و ئیسلامییه‌کان داوه، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕابێت ئه‌و ده‌نگانه بۆ لایه‌کانى تر، دیاره ئه‌مه هه‌وڵێک بوو له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵاته‌وه که بسوتێنرێت، چونکه ده‌یانتوانى له‌رێگه‌ى ئه‌ندامانى پهرلهمانیانهوه داکۆکى بکه‌ن، به‌ڵام پێش ئه‌وه بۆ قسه‌یان نه‌کرد. هاوڵاتی:ئایا براوه و دۆڕاو تا ئێستا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا روون نییه؟ عادل نورى: شتێک نییه به‌ناوى براوه‌و دۆڕاو، به‌ڵکو شتێک هه‌یه به‌ناوى ده‌نگ دز و ده‌نگ دزراو، چونکه ئه‌وه‌ى ده‌نگ دزه ناڕازییه سندوقه‌کان بکه‌ینه‌وه، فه‌رموو بڵێت به‌سه‌ر چاو من دژایه‌تى هه‌ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان ناکه‌م، ئه‌وه‌تا دژى ده‌ستورو یاسا و شه‌رعییه‌ت چى ده‌که‌ن، چاک ده‌زانن به پاره کۆمسیۆنى گه‌نده‌ڵیان کڕیوه‌ته‌وه، خۆیان ده‌زانن چیان کردووه. هاوڵاتی: پێتوایه گۆڕانکارى گه‌وره له هاوکێشه‌و ده‌نگ و کورسى لایه‌نه‌کان دروست ببێت؟ عادل نورى: رێژه‌یه‌کى زۆر باش ده‌نگى راسته‌قینه‌ى لایه‌نه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا، و 80 بۆ 85 کورسى قه‌واره سیاسییه‌کان ده‌گۆڕێت. هاوکێشه‌که رێک سه‌راو ژێر ده‌بێته‌وه و ئه‌و لایه‌نانه‌ى خۆیان به براوه ده‌زانن زۆرترین کورسیان هێناوه به تائکید له هه‌ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کاندا به‌ده‌ست هاوکێشه‌که ده‌گۆڕێت و حیزبه سیاسییه‌کان تووشى شۆک ده‌کات. هاوڵاتی: سه‌رۆک کۆمار چ ڕۆڵێکى هه‌بوو له‌م پرسه‌دا؟ عادل نورى: سه‌رۆک کۆمار هیچى پێنه‌کراو هیچیشى پێ ناکرێت، سه‌رۆک کۆمار له سه‌ره‌تاوه ئه‌کتیڤ نه‌بووه و زۆر گله‌یى و گازنده‌مان لێ کردووه که سه‌رۆک کۆمار بێده‌نگ بووه، به‌ڵام له‌م دوایه‌دا به‌رگرى له ته‌زویرو گه‌نده‌ڵه‌کان کرد و ڕۆڵى خراپ بوو شکۆى کورد و سه‌رۆکایه‌تى کۆمار و خۆیشى شکاند.
ئارا ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات که له‌سه‌دا 90ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با دراوه‌ته که‌رتى تایبه‌ت و دوو هه‌زار و 500 بۆ سێ هه‌زار مێگاوات کاره‌با له‌هه‌رێمدا هه‌یه، باسى له‌وه‌شکرد که له‌خراپترین حاڵه‌تدا له‌مانگى ته‌مموزدا هەشت کاتژمێر کاره‌با ده‌ده‌نه هاوڵاتیان. سالار حوسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که حکومه‌تى هه‌رێم ستراتیژى وابووه له دواى 2011 به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه بێت، له‌سه‌دا 90ى به‌رهه‌مى کاره‌با له‌ده‌ستى که‌رتى تایبه‌تدایه، که له‌لایه‌ن سێ وه‌به‌رهێنه‌وه کاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، »هه‌ریه‌ک له ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، کۆمپانیاى کار، کۆمپانیاى قه‌یوان به‌رهه‌مى کاره‌با دابین ده‌که‌ن». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که له‌سه‌دا 10ى به‌رهه‌مى کاره‌با له وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى دوکان و ده‌ربه‌ندیخان پێکدێت و کاره‌باى هه‌رێم له‌نێوان دوو هه‌زارو 500 بۆ سێ هه‌زار مێگاواتدایه. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد که دوو فاکته‌ر گۆڕانکارى به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى کاره‌بادا ده‌هێنێت که کێشه دروست ببێت له به‌رهه‌مى کاره‌با چه‌ند سه‌د مێگاواتێک کاره‌با دێته دواوه و خواستى به‌کارهێنانى کاره‌با به‌پێى پله‌کانى گه‌رماو پێداویستى هاوڵاتیان. وتیشى «پێشبینى ئێمه ئه‌وه‌یه که وه‌ک هاوینى ساڵى رابردوو که له‌خراپترین حاڵه‌تدا هه‌شت کاتژمێر ده‌توانین کاره‌با بده‌ینه هاوڵاتیان که هه‌وڵده‌ده‌ین بتوانین زیاترى بکه‌ین». سالار حوسامه‌دین، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که داهاتى خۆیان له‌ئێستادا ته‌نها 100 ملیار دیناره‌و رێگه‌یان پێدراوه ته‌نها له‌سه‌دا 10ى به‌کاربهێنینه‌وه و له‌و رێژه‌یه له‌سەدا هه‌شتى بۆ چاککردنه‌وه‌ى تۆڕه‌کانى کاره‌باو له‌سه‌داى دووى بۆ ده‌عمى هاوکارییه بۆ کارمه‌ندانى کاره‌با. له‌ماوه‌ى رابردوودا، کاره‌باى سلێمانى داوایان کردووه له‌سه‌دا 20ى داهاتى کاره‌بایان پێ بدرێت بۆ چاکردنه‌وه‌ى تۆڕه‌کانى کاره‌با، به‌ڵام بەوتهى سالار حوسامه‌دین، وه‌زاره‌تى دارایى و حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها به له‌سه‌دا 10ى رازى بوون. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که زیاتر له 100 ملیار دیناریان لاى هاوڵاتیانى هه‌رێمه که که‌ڵه‌که‌بووى ساڵانى رابردووه‌و له‌وه‌زاره‌تى کاره‌باوه نوسراویان بۆ حکومه‌تى هه‌رێم کردووه که له پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پاره‌کانیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه. سه‌باره‌ت بهوشیارکردنهوهى هاوڵاتیان، سالار حوسامه‌دین، ره‌خنه‌ى له که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن گرت و وتى »له‌گه‌ڵ هه‌رچى که‌ناڵ هه‌یه قسه‌مان کردووه به‌بێ به‌رانبه‌ر ئاماده‌نین وشیارى به‌کارهێنانى کاره‌بامان بۆ بڵاوبکه‌نه‌وه‌و هه‌موویان به‌نرخى گران زۆر بۆمان ده‌که‌ن، هه‌ر که‌ناڵێک هاوکاریمان بکات بێ به‌رانبه‌ر سوپاسیان ده‌که‌ین».
داخستنى مه‌رزه لاوه‌کییه‌کان دانیشتوانى ناوچه سنورییه‌کانى ناچارکردووه گیانیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه‌و تەنها لە ١٨ مانگدا ٨٥ کەسیان بەکۆڵ و بارەوە کوژراون. هاوڵاتی، ئه‌حمه‌د فارس شه‌وێکى سەختی زستانی ساڵی رابردوو، عه‌لی ئهتمان به کۆڵه قورسه‌که‌ى پشتییه‌وه له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێی تری‌دا به‌سه‌ر به‌رزاییه‌کی سنوور لابه‌لا هه‌ڵده‌شاخان، له‌پڕ چوارده‌وریان بوو به ته‌قه‌و له هه‌موو لایه‌که‌وه ئاگر داده‌باری به‌سه‌ریاندا. هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ هه‌ڵاتن نه‌ما له‌به‌رده‌میاندا، یهکلهدواى یه‌ک فیشه‌ک بهریانکهوت و به کۆڵێکى 80 کیلۆیی سهرشانیانهوه ده‌که‌وتن بهدهمداو له‌ناو خوێنى خۆیاندا ده‌تلانه‌وه. عه‌لی ئه‌تمانی ته‌مه‌ن 4٥ ساڵ که خاوه‌نى پێنج مناڵ له ناوچه‌ى سه‌ڵماسی سنووری نێوان پارێزگاى هه‌ولێرو ورمێ که‌وته که‌مینه‌وه، وتى «خه‌ریک بوو ئهگهیشتینهوه شوێنی مه‌به‌ست و کۆڵهکانمان بگهیەنینه جێ و ڕۆژانه‌ی ئه‌و رۆژهشمان ده‌ستکه‌وێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ده‌ستڕیژی گولهکهوه من و سێ لههاوڕێیانم برینداربوین و یه‌کێک لههاوڕێیانیشم گیانی له‌ده‌ستدا که هەرگیز له‌یادم ناچێت». ئه‌وانه‌ى هاوشێوه‌ى عه‌لی، کاریان کۆڵبه‌رییه له‌و سنوره‌دا، بۆ ده‌ستکه‌وتنى بژێوی، گیانى خۆیان خستووەته مه‌ترسییه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رێگه‌که‌یان سه‌لامه‌ت نین، ده‌بێت رێگاى بێچاوپێچ و دۆڵ و شاخ ببڕن به سه‌رماو گه‌رماو ناڕه‌حه‌تى تا ده‌گه‌نه کڕیاره‌کانیان له‌و دیو سنوور، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شدا بکه‌ونه کهمینى پاسه‌وانانى سنووری ئێرانه‌وه، به ته‌ماى گیانى خۆیان نامێنن. زۆرێک له‌وانه‌ى به کاری کۆڵبه‌رییه‌وه خه‌ریکن، دانیشوانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانن، ئه‌گه‌رچی حکومه‌ت ئاماری فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوناکاته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئاماره نافهرمییهکانى رێکخراوه‌کان، ساڵانه ده‌یان کۆڵبه‌ر ده‌کوژرێن و بریندار ده‌کرێن، یان ده‌ستگیرده‌کرێن. به‌م دواییانه بازاڕی قاچاخچیه‌کان له سنووری ناحیه‌ى سیده‌کان گه‌رمبووه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئێران هه‌ستا به داخستنى مه‌رزه لاوه‌کیه‌کانی حاجی ئۆمه‌ران، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامى تووڕه‌یی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى هه‌رێمى کوردستان له ئه‌یلولی 2017. زۆرێک له‌و کۆڵبه‌رانه، کاتێک له‌ناوخاکی ئێران له‌سه‌ر سنور ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله، ئه‌گه‌ر بتوانن خۆیان ئه‌خزێنه ناوخاکی هه‌رێمى کوردستان له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان له‌وێ بۆئه‌وه‌ى ده‌ستگیرنه‌کرێن توشی لێپێچینه‌وه نه‌بن. بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ١٨ مانگی رابردوودا ٨٥ کۆڵبەرو کاسبی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و ١٠٧ کەسیش بریندار بوون. رێکخراوەکە ناوی تەواوی کوژراو و بریندارەکانی داوە بە هاوڵاتی. یه‌کێک له‌و کۆڵبه‌رانه‌ی رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که گوله‌یه‌کی به‌رکه‌وتبوو له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له‌قه‌زاى سۆران چاره‌سه‌ر ده‌کرا، داوای‌کرد ناوی خوازراوی به ئاکۆ بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى له ئێران ئاشکرا نه‌بێت. ئاکۆى ته‌مه‌نی 47ساڵ رۆژێک له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێیدا کۆڵ‌یان پێبووه‌و ویستویانه سنوور تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام له پڕ ده‌که‌ونه کهمینێکى هێزه‌کانى سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران و بریندارده‌کرێن. دواتر به‌و برینه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ناوچه‌ى کێله‌شین له‌سنوری ناحیه‌ی سیده‌کان، له‌وێش به به‌هاوکاری چه‌ند هاوڕێیه‌کیان ده‌ی گه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ر. ئاکۆ به هاوڵاتی وت «ئه‌وان ئێمه‌یان تیمارکرد، دوای چهندڕۆژێکی تر که ڕێوشوێنه ئاساییه‌کانمان ته‌واوکرد ئه‌گه‌ڕێینه‌وه، به‌خوا کاری ئێمه ڕیگای هاتونههاته، ئه‌گه‌ر ناچارنهبم ئاماده‌نیم یه‌ک ده‌قه‌ش ئه‌و کاره بکه‌م.» به‌پێی رێکخراوى مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕۆژانه زیاتر له100که‌س کاری کۆڵبه‌رى ئه‌که‌ن له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که ئهشگوزارێنهوه که‌لوپه‌لی جوانکاری و خورادنه‌وه کحولییه‌کان و چه‌ند جۆرێک که‌لوپه‌لی ترن، وه‌کو تیڤی، سه‌ته‌لایه‌ت، شوشه‌وات، جگه‌ره، قوماش، که‌لوپه‌لی ناوماڵ. هه‌روه‌ها زیاتر له 80هه‌زار خێزان ژیانیان له‌سه‌ر کۆڵبه‌رییه له‌شاره سه‌ر سنورهیهکان وه‌کو (مه‌ریوان، نه‌وسوود، کامیاران، سه‌رده‌شت، پیرانشار، بانه، ورمێ) عه‌لی بداغی به‌رپرسی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی شاره‌کانی تریش تیایه وه‌کو سه‌قز و مه‌هاباد». ته‌مه‌نی ئه‌وانه‌ى کۆڵبه‌ری ده‌که‌ن جیاوازن، له 16ساڵیه‌وه تێیدایه تاوه‌کو 60ساڵ، له‌ناو ئه‌وانه‌دا کۆڵبه‌ری ژنیش هه‌ن که هاوکاری مێرد یان براکانیان ده‌که‌ن. کێشی کۆڵبەرەکان لە نیوان ٨٠ – ١٠٠ کیلۆ دەبێت و ٢٠-٣٠ کیلۆمەتر بەسەر شاخ و دۆڵ و کەندەڵان دەبڕن، لەبەرامبەردا ١٠٠-٢٠٠ دۆلار وەردەگرن. بەڵام ئەوانەی کۆڵی خواردنەوە کحولیەکان هەڵدەگرن بۆ هەر جارێک ٥٠٠ دۆلار وەردەگرن، ئەگەرچی هەموو کۆڵبەرێک ئامدە نیە ئەمە بکات بەوپێیەی هەندێکیان بە «حەرام»ی دەزانن ئەمەش بەپێی سەریعەتی ئیسلام. حکومه‌ت به فه‌رمی هیچ ئامارێکى کوشتن و بریندارکردنى کۆڵبه‌رانى لا نیه، به‌ڵام هه‌ندێک له رێکخراوه‌کانى مافی مرۆڤ تۆماریان کردووه. ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوەبه‌رى ناحیه‌ی سیده‌کان به هاوڵاتی وت «ئێمه هیچ ئامارێکی کوژراو و بریندارانی کۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتم لانییه چونکه لای ئێمه نین، به‌س زۆر جار ئه‌وانه‌ی به برینداری خۆیان ئهگهیەننه سه‌ر سنور، خه‌ڵک ده‌یانباته نه‌خۆشخانه‌کان». هه‌روه‌ها وتى «له‌ماوه‌ی که‌متر له‌مانگێک دوو که‌س له‌سنوری ئێمه برینداربوون، یه‌ک که‌سیش گیانى له‌ده‌ستداوه، دواى ڕێوشوێنه یاساییه‌کان ته‌رمه‌که‌مان ڕاده‌ستی که‌سوکاری کردووه برینداره‌کانیش به‌هه‌مانشێوه«. عه‌لی بداغی به‌رپرسی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند له له‌مساڵدا ژماره‌ى کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی کوژراو برینداربوان و گیراوان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو زیادیانکردوه. ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ساڵى رابردوو (57) که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا زۆربه‌یان بهگولە و بۆردمانی پاسداران بوون، به‌شێکیشان یان له‌شاخ هه‌ڵدێراون له‌ترسی پاسداران، یان به‌ژێر بهفرکهوتون ره‌قبونه‌ته‌وه له‌سه‌رما. هه‌رله‌م ماوه‌یه‌دا 29که‌س برینداربونه 8 کۆڵبه‌ر و کابکاریش گیراون زیانی زۆری مادیشیان پێکه‌وتوه. عه‌لی بداغی وتى «به‌داخه‌وه ژماره‌که له‌سه‌ره‌تای شه‌ش مانگی یه‌که‌م له‌ساڵی 2018زیادیکردوه«. به‌پێی وته‌ى ئه‌و، تاوه‌کو 10- 6 ئه‌م ساڵ 78 کۆڵبه‌ر و کاسبکار کوژراون و برینداربون، له‌وانه 28 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و که زۆربه‌یان به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی پاسداران بوونه یان له‌شاخ کهوتونهتهخواره. به‌رپرسی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان باسی له‌وه‌شکرد هه‌ر له‌مساڵدا 50 که‌سی تر بریندار بون، زۆربه‌شیان برینداری گوله‌ن. یه‌کێک له‌وانه‌ى که چیرۆکى به‌رکه‌وتنى گولهکهى ده‌گێڕایه‌وه، عه‌لی ئاتمان و چوار هاوڕێکه‌ى بوو، که یه‌کێکیان گیانى له‌ده‌ستدابوو. عه‌لی و هاورێکانی خۆیان خزانده دۆڵ و بن تاشه به‌رده‌کانه‌وه، تا رزگاریان بێت له‌ئاگر بارانى ئه‌و شه‌وه، هه‌رچۆنێک بوو خۆیان گه‌یانده شوێنێک که که‌سانێکى تر بتوانن به‌هانایانه‌وه بچن. عه‌لی ئهتمان وتى "به‌هه‌وڵ و کۆششی چه‌ند هاوڕێکانمانه‌وه ئێمه گهیهنراینه نه‌خۆشخانه، دوای چاره‌سه‌ر، ئێستا من دوباره ده‌ستم کردۆته‌وه به‌م کاره چونکه بژێوی ژیانم له‌سه‌ر ئه‌وکاره‌یه، خۆتان ئه‌زانن ئێران توشی قه‌یران بۆته‌وه". هه‌روه‌ها وتى "له‌ئێستادا ڕۆژانه توشی هه‌ڕه‌شه‌و سوکایه‌تی و لێدان ده‌بینه‌وه، ده‌ستڕێژی گوله‌مان لێده‌کرێت، ده‌ستبه‌سه‌ر کۆڵهکانماندا ئه‌گیرێت، به‌س ئێمه دانیشتوانی سه‌ر سنور زۆربه‌ى خێزانه کورده‌کان ڕۆژبه‌ڕۆژ ژیانمان له‌مه‌ترسی دایه".
وته‌بێژى بزووتنه‌وه: مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه به‌ڵام سازش له‌سه‌ر هیچ شتێکی هه‌رێم ناکه‌ین بنار هیدایه‌ت شاندێکی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی کوردستان پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌گه‌ڵ پارتی دادوگه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا (ئه‌که‌په) کۆبۆته‌وه، وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی زانیارییه‌کان پشت ڕاستدهکاتهوهو ده‌ڵێت هه‌موو حزبه‌کان په‌یوه‌ندییان هه‌یه. به‌ر له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زان، شاندێکی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه چوونه‌ته ئه‌نکه‌ره و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان کۆبوونه‌ته‌وه. کامیل مه‌حمود وته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه له‌و باره‌یه‌وه به هاوڵاتی وت «ئێمه وه‌کو هه‌ر پارتێکی دیکه‌ى هه‌رێم په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌رماندا هه‌یه له‌کۆنه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌مانبووه، نوسینگه و نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه به‌تایبه‌تی له کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا و سعودییه و له ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا». هه‌روه‌ها وتى «له‌ماوه‌ى رابردوو سه‌ردان و په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ تورکیا، خۆم یه‌کێک بووم له‌وانه‌ى به‌شداریم کرد له‌کۆنگره‌ى پارتی دیموکراتی گه‌لان، کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئاکه‌په هه‌بووه، ئه‌م سه‌ردانانه هه‌بووه و سه‌ردانێک نه‌بووه له‌ده‌ره‌وه‌ى به‌رژوه‌ندی هه‌رێم بێت». سه‌ردانه‌که‌ى بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هاوکات بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌شکرکێشیه‌ی تورکیا که له‌م دواییانه له سنوره‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامیداوه. کامیل مه‌حمود ده‌ڵێت «ئێمه پرسیاری ئه‌وه ده‌که‌ین ئایا هیچ هێزێکی دیکه‌ى هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئاکه‌په نه‌کردووه؟ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌کردووه، ئایا هیچ حزبێکی هه‌رێم هه‌یه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا بڕیبێت؟». سه‌باره‌ت به وه‌گرتنى پاره یاخود پێدانى به‌ڵێنى ماده به بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی له‌و سه‌ردانه‌یاندا بۆ تورکیا، کامیل مه‌حمود وتى «ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی هه‌مانه له‌گه‌ڵ تورکیا و ئاکه‌په و مامه‌ڵه‌یه‌کی نرخ و ئابوریمان بکردایه خاوه‌نی که‌ناڵی ئاسمانی و راگهیاندێکی به‌هێز ده‌بووین، خاوه‌نی ئابووری خۆمان ده‌بووین، وه‌ک باس ده‌کرێت حزبێکی هه‌ژارین و ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه هیچ هاوکارییه‌کمان وه‌رنه‌گرتووه و مساوه‌مه له‌سه‌ر هیچ شتێکی هه‌رێم ناکه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌دا». کامیل مه‌حمود راشیگه‌یاند «ئه‌وه به‌و شێوه‌یه نیه که باسی لێوه ده‌کرێت، بزووتنه‌وه هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌کی هه‌بوایه له‌گه‌ڵ ده‌زگای میت و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی وڵاتانی دیکه بارودۆخمان به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو، نه ده‌توانرا ئابڵوقه‌ی له‌ناوخۆ بخرایه‌ته سه‌ر».
ئارا ئیبراهیم ناکۆکی فراکسیۆنه‌کان گه‌یشتووەته لوتکه له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ک که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ى پێوه به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تێیدا مووچه‌ى خه‌ڵکانێک که بە«بندیوار» ناوده‌برێن ده‌بڕدرێن که هه‌ندێک فراکسیۆن قبوڵی ناکه‌ن، یان ده‌رماڵه‌ى به‌شێکى فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێت که هه‌ندێکى تر له فراکسیۆنه‌کان ره‌تیده‌که‌نه‌وه. پڕۆژه یاسای چاکسازیی لە خانەنشینی و مووچەو دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی تر له هەرێم که چه‌ند مانگێکه ناکۆکی له‌سه‌ره، تێیدا هه‌ندێک پاره بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا مووچه‌ى بندیوار ده‌بڕێت و موچه‌ى پله باڵاکان که‌مده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رماڵه‌ى به‌شێک له فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێت. لایه‌نه‌کان نایانه‌وێت به بڕینى مووچه‌ى بندیواره‌کان یان ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ئه‌ستۆ بگرن و ده‌یانه‌وێت حکومه‌ت خۆى ئه‌وه رێکبخاته‌وه، به‌ڵام حکومه‌تیش ئاماده نییه ئه‌و کاره بکات و ئاماده‌ش نییه به‌بێ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه پاشه‌که‌وتى مووچه هه‌ڵگیرێ، ئه‌مه‌ش به پاساوی ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پرۆژه‌که وه‌کو خۆى جێبه‌جێ نه‌کرێ پاره بۆ حکومه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه. سه‌میر هه‌ورامى، راوێژکاری راگه‌یاندنى جێگری سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌هاوڵاتی وت"پرسى پرۆژه‌ى چاکسازى خانه‌نشینى پێویستى به‌وه‌یه رێکه‌وتنى سیاسى له‌نێوان لایه‌نه‌کان و فراکسیۆنه‌کان بکرێت". ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى حکومه‌ت ناردویه‌تى بۆ په‌رله‌مان بهبێدهستکاریکردن نزیکه‌ى 100 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حکومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان بڕیاره به‌غدا دابینی بکات بڕه‌که‌ى بۆ هه‌رێم 38 ملیار دیناره‌و له‌گه‌ڵ 38 ملیار و 500 ملیۆن دینار له بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کان بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان کراوه. سه‌میر هه‌ورامى وتى به‌و سێ پڕۆژه‌یه ده‌توانن پاشه‌که‌وتى موچه هه‌ڵبگرن. شێرکۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت"له‌به‌ر هه‌ستیارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان تهوهقعى خۆم وایه که دواى ده‌خه‌ن بۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان، چونکه زیاتر له 200 هه‌زار که‌س زه‌ره‌ر ده‌که‌ن له‌وانه‌ى که پێشێلکاریى یاساییان کردووه لهبندیوار خانه‌نشینى نا یاسایى، نایانه‌وێت له‌م مه‌وسیمى هه‌ڵبژاردنه‌دا دڵیان بئێشێنن" هه‌روه‌ها وتیشى »یه‌کێتى و پارتى به هه‌ردولایان 56 کورسی په‌رله‌مانى کوردستان و 11 کورسى کۆتاکانیان له‌گه‌ڵدایه ئاره‌زوویان لێ بێت ده‌توانن تێیپه‌رێنن پێویستیان به‌که‌سى تر نابێت بۆ نایکه‌ن؟». هاوکات به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له فراکسۆنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی نیگه‌رانی ده‌ربڕی له سێ خاڵى جه‌وهه‌رى پرۆژه یاساکه که بریتین له ئه‌و ماده‌یه‌ى تایبه‌ته به‌بڕینى ده‌رماڵه‌کان که ده‌رهێنراوه له راپۆرته‌که له‌گه‌ڵ دابینکردنى موچه‌ى 400 هه‌زار بۆ خانه‌نشینى مه‌ده‌نى وبه په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌که پاشه‌که‌وتى موچه هه‌ڵبگیرێت. وتیشی "له‌هیچ شوێنێکى دنیا نییه حکومه‌ت بڕیار بۆ په‌رله‌مان ده‌ربکات، بەڵکو په‌رله‌مان بڕیارى بۆ ده‌رده‌کات و حکومه‌ت جێبه‌جێى ده‌کات". به‌ڵام عیزت سابر، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت سه‌ره‌تاى مانگى ته‌موز په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى چاکسازى ده‌کات و دوا نا‌خرێت بۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان. عیزت سابر، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت "چاکسازى به‌مانا گشتییه‌که‌ى ئه‌وه نییه خه‌رجى که‌مبکه‌یته‌وه و هیچى تر، به‌ڵکو ئه‌مه دووباره دابهشکردنهوهى داهاته به‌سه‌ر چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵدا". هه‌روه‌ها وتى "ئه‌گه‌ر یه‌ک دیناریش بۆ حکومه‌ت نهگهڕێنێتهوهو عادیلانه‌تر دابه‌شى بکات ئه‌وه‌یه چاکسازى راسته‌قینه، خانه‌نشینێک له به‌غدا 400 هه‌زار دینارى مانگانه وه‌ربگرێت و له‌هه‌رێم بۆ 220 هه‌زار بێت، ئێمه به‌دواداچونمان کردووه 10 ملیار دینارى مانگانه ده‌خاته سه‌ر حکومه‌ت".
پارتى نه‌کردنه‌وه‌ى رێگه‌ى هه‌ولێر-که‌رکوک به «سیاسی» ناوده‌بات و یه‌کێتیش ئه‌م هه‌فته‌یه دوابڕیار ده‌دات بنار هیدایه‌ت پارتى دیموکراتى کوردستان نه‌کردنه‌وه‌ى رێگه‌ى سه‌ره‌کی هه‌ولێر – که‌رکوک به سیاسی ده‌زانێت، که به‌هۆى رووداوه‌کانى 16 ئۆکتۆبه‌ری ساڵى رابردوو داخرا، به‌ڵام یه‌کێتى هێشتا ئومێدی هه‌یه به‌م نزیکانه بکرێته‌وه. دواى هه‌شت مانگ له کۆتایی هاتنى شه‌ڕو روبه‌رووبونه‌وه‌ى نێوان هێزه عێراقیه‌کان و هێزه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، هێشتا رێگه‌ی سه‌ره‌کی نێوان هه‌ولێرو که‌رکوک نه‌کراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى کردنه‌وه‌ى ده‌رکردووه. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه هاوڵاتیانى که‌رکوک و سلێمانى و پارێزگاکانى تری عێراق ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت سه‌ردانى هه‌ولێر بکه‌ن، ده‌بێت رێگه‌ى سه‌خت و دوورتر و لاوه‌کى ببڕن تا ده‌گه‌نه هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش بارگرانییهکى زیاتری دروست کردووه بۆسه‌ریان. د. محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی له‌و شاره به هاوڵاتی وت «راسته گرفتێکی ته‌کنیکی هه‌یه له‌سه‌ر رووخاندنی ئه‌و پرده که له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی 20 ی ئۆکتۆبه‌ر رووخا، به‌ڵام داخستنی رێگای که‌رکووک پرسێکی سیاسییه«. به دیوی هەولێردا رێگاکه له لایه‌ن هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه کراوه‌ته‌وه، وه‌کو ئاماده‌کارییه‌ک بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان، به‌ڵام هێشتا به دیوی حکومه‌تى عێراقدا به داخراوى ئه‌و رێگه‌یه ماوه‌ته‌وه که هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر جێگه‌ى شه‌ڕ بوو. د. محه‌مه‌د خورشید وتى "هۆکارێکى ئه‌وه‌یه چه‌ند بازگه‌یه‌کی زۆر له‌و ناوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌وان ده‌ستکه‌وتیان هه‌یه له‌دانانی ئه‌و بازگه زۆره، هۆکاره‌که‌ى تر ئه‌وه‌یه که حکوومه‌تی عێراق بڕیاری کۆتایی به‌کردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایه نادات، ئه‌وه‌ش به‌شێکه له‌و ئابڵووقه‌یه‌ی خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بۆ ئازاردانی هاوڵاتیانی که‌رکووک بۆ ئه‌وه‌ى که‌مترین په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم". ئه‌و پرده‌ی که له شه‌ڕه‌که‌دا رووخا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی عێراقدایه، به‌رپرسی لقی سێی پارتی وتى "ده‌توانرێت به‌زووترین کات چاکی بکرێته‌وه، بۆچی توانیان زۆربه‌ى پرده رووخاوه‌کانی مووسڵ چاک بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ى که‌رکوک بۆ چاک ناکه‌نه‌وه؟" پارتی پێشنیارێکی خستۆته روو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه رێگه‌که تا بازگه‌ى پردێ بکرێته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ى له پردێوه هاتووچۆى دوبز بکرێت و له‌وێشه‌وه بۆ که‌رکوک. به‌ڵام ئه‌و پێشنیاره ره‌تکراوه‌ته‌وه. یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ده‌ڵێت زانیاری‌یان پێدراوه که له چه‌ند رۆژى داهاتودا رێگه‌که ده‌کرێته‌وه‌و ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانى به‌ڵێنه‌کان ده‌که‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا. ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکووکی یه‌کێتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتی وتى "له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌م له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى پۆلیسی که‌رکووک کردووه ئه‌و بڕیارانه‌ى عه‌بادی بۆ من ناردووه و له‌هه‌ولێریش ئه‌وه‌مان پێوتراوه ده‌یانه‌وێت رێگاکه بکرێته‌وه، هه‌ندێکیش باس له‌ته‌قینه‌وه‌ى پرده‌کان ده‌کرێت بۆیه کردنه‌وه‌ى دواخراوه". وتیشی "ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا رێگای که‌رکوک هه‌ولێر نه‌کرێته‌وه ئه‌وا ده‌چێته بابێکی دیکه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه رێگاکه نه‌کرایه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت کورد که‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌ته". ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌کێتى، له‌م پرسه‌دا پارتى دیموکراتی کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کات به په‌راوێزخستنى پرسه‌که‌و "به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى رووکه‌شانه". ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود وتى "پارتی ئه‌وه‌نده باکی به‌که‌رکووک و کوردستانییه‌تی که‌رکووک نیه، چونکه له‌رابردوودا له بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و ئیداره‌دانی که‌رکووک و دانه‌نانی پارێزگار و کۆمه‌ڵێ بابه‌تی دیکه، بۆیه پارتی خۆی به بابه‌تی که‌رکووکه‌وه ماندوو ناکات، به‌ڵکو رووکه‌شانه له‌سه‌ر سیاسه‌تی که‌رکووک به وه‌ڵام دێت". پێشتر مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتى له که‌رکوک ئاگادارکراوه‌ته‌وه له لایه‌ن هه‌ریه‌که له پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت و فه‌رمانده‌ى پۆلیسی که‌رکووک که رێگاکه ده‌کرێته‌وه. ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود وتى "ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌کرێته‌وه دیاره کورد ده‌یه‌وێت خۆی موماته‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌وه بکات رێگاکه نه‌کرێته‌وه". وتیشی "کردنه‌وه‌ی رێگاکه له‌به‌رژوه‌ندی حکوومه‌ت و حزب و هاوڵاتیاندایه، به‌ڵام هه‌ندێکجار بۆ سه‌رخستنی قسه‌ى لایه‌نێکی سیاسیی که خۆیان به پاڵه‌وان نیشانده‌ن و بیانه‌وێت رێگاکه نه‌کرێته‌وه بۆچوونێکی هه‌ڵه‌یه". به‌ڵام ئازاد جه‌باری ئه‌ندامی کورد له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک "عه‌ره‌ب و تورکمانه شۆڤێنییه‌کان" به به‌ربه‌ست ده‌زانێت له به‌رده‌م کردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایه. ئازاد جه‌باری به‌هاوڵاتی وت "به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه واده‌خوازێت رێگاکه نه‌کرێته‌وه، کوردیش بایکۆتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووکی کردووه به ده‌نگی شه‌ش بۆ حه‌وت ئه‌ندامی کورد ناتوانرێت له‌سه‌ر زۆربه‌ى پرسه‌کان ده‌نگ و هه‌ڵوێستی جدی هه‌بێت".